text
stringlengths 223
525k
| id
stringlengths 47
47
| dump
stringclasses 96
values | url
stringlengths 15
4.08k
| date
stringlengths 20
20
| file_path
stringlengths 110
155
| language
stringclasses 1
value | language_score
float64 0.71
1
| language_script
stringclasses 1
value | minhash_cluster_size
int64 1
4.87k
| top_langs
stringlengths 30
316
|
---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|
ووڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا نیازی هه‌یه به‌م زووانه، وه له‌وانه‌یه ئه‌م هه‌فته‌یه، گه‌مارۆی ئابووری له سه‌ر لیبیا لابدات. ڕاپۆرتی ڕۆژنامه‌كان له زاری كاربه‌ده‌ستانی نه‌زانراو سه‌رچاوه دیپلۆماته‌كانی ووڵاته یه‌كگرتووه‌كانه‌وه ڕاده‌گه‌یه‌نێ، ڕاگه‌یاندنه‌كه له‌وانه‌یه له ڕۆژی پێنج شه‌ممه‌دا بێت. ئه‌م هه‌نگاوه ڕێگا ئه‌دات به كۆمپانیاكانی ووڵاته یه‌كگرتووه‌كان له بازرگانی كردن له‌گه‌ڵ لیبیا پاش 18 ساڵ گه‌مارۆدان و له‌وانه كرینی نه‌وت. ووڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا له ساڵی 1986 گه‌مارۆی ئابووری به‌سه‌ر لیبیادا دابوو به‌هۆی پشتیوانی تریپۆلی له تیرۆریزمی جیهانی. ڕاپۆرتی لادانی گهماروهكه پاش چوار مانگ له ڕاگه‌یاندنی لیبیا بووه له هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی به‌رنامه‌ی چه‌كه به كۆمه‌ڵ كوژه‌كانی.
|
<urn:uuid:cea72794-fae5-4d25-9389-ad1fc7969899>
|
CC-MAIN-2017-22
|
http://www.dengiamerika.com/a/a-58-a-2004-04-20-4-1-89165362/942987.html
|
2017-05-27T04:29:48Z
|
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2017-22/segments/1495463608773.42/warc/CC-MAIN-20170527040600-20170527060600-00496.warc.gz
|
ckb
| 0.997546 |
Arab
| 11 |
{"ckb_Arab_score": 0.9975459575653076}
|
یاریگا-ره‌نگه که‌م نه‌بن ئه‌و وه‌رزشکارانه‌ی خزمه‌تێکی به‌رچاویان کردووه و له‌ئاست کاره‌کانیان ناوبانگ و پێزانینیان پێنه‌دراوه.،ئه‌حمه‌د شه‌هاب یه‌کێکه له وه‌رزشکارانی یاری باله که خزمەتێکی زۆری بەو وەرزشە کردوە لە کوردستان و عیراق، لێرەدا باسێک لە ژیانی ناوبراو دەکەین.
سەرەتا ئەحمەد شەهاب لە لێدوانێکی بۆ ماڵپەری یاریگانێت رایگەیاند" باوکم عەشقی تۆپی بالەی خستە دڵم، خۆی ناوبژیوانی نێودەوڵەتیە و هاندەرم بوو بۆ گەیشتن بەم ئاستی ئێستام"
ناو: ئەحمد شەهاب ئەحمد
لة سالى ١٩٨٧ لە شاری هەولێر لە دایکبوە
لە سەرەتادا لە قوتابخانەوە دەستی بە یاری بالە کردوە، هەر لەوێدا کە باوکی مامۆستای بووە هانی داوە تا وەرزش بەتایبەتی بالەی خۆشبوێت و روو لەو یاریە بکات، دواتر لە رێگەی موئید مغدید لە ساڵی ١٩٩٨ رووی لە یانەی وەرزشی هەولێر کرد درێژەی بە یاری کردن دا.
_ئەو یانانەی یاری بۆ کردون
لە ساڵی ١٩٩٨ لە یانەی وەرزشی هەولێر دەستی بە یاریکردن کردوە و تا ئێستاش لەگەڵ ئەو یانەیە بەردەوامە و کاپتنی تیمەکەیەتی.
لە ساڵی ٢٠٠٤ بەشیوەی خواستن بۆ ماوەی یەک ساڵ بۆ یانەی شەقڵاوە یاری کردوە لە ئاستی لاوان و بەژداری خولی عیراقیان کردوە.
_ئەو راهێنەرانی راهێنەرایەتیان کردوە
لە ئاستی لاوان کاکە جوان راهێنەری بوە، وە لە خولی پەروەردەکانی هەرێمی کوردستانیش کاکە جوان راهێنەرایەتی کردوە، لە ژێر سەرپەرشتی دكتور بەسيم بووە بە پاڵەوانی خولی کوردستان، بە راهێنەرایەتی صلاح هادىش بووە بە پاڵەوانی خولی عیراقی، لەکێر سەرپەرشتی موئید مغدیدیش یاریکردوە. ئەمساڵیش بە راهێنەرایەتی کاکە جوان پلەی یەکەمی خولی یانە نایابەکانی کوردستانی بەدەست هێنا.
_ ناسناوە بە کۆمەڵیەکانی
ئەحمەد شەهاب ٤ ساڵ لەسەر یەک لەگەڵ پەروەردەی هەولێر پلەی یەکەمی لە سەر ئاستی هەرێمی کوردستان بەدەست هێناوە لە ساڵانی ( ٢٠٠٦ /٢٠٠٧/ ٢٠٠٨ /٢٠٠٩ ).
لە ساڵی (٢٠٠٦ و ٢٠١٦) پلەی یەکەمی خولی یانە نایابەکانی کوردستانی بەدەست هێناوە. وە ٣ جاریش لەگەڵ یانەی هەولێر پلەی دووەمی خولی یانە نایابەکانی کوردستانی بەدەست هێناوە.
لە ساڵی ٢٠٠٤ لەگەڵ لاوانی شەقڵاوە پلەی دووەمی خوولی لاوانی عیراقی بەدەست هێناوە،
لە ساڵی ٢٠٠٧ لەگەڵ یانەی هەولێر پلەی یەکەمی خولی عیراقی بەدەست هێناوە و لە هەمان ساڵ بەژداری پەڵەوانیەتی وڵاتانی عەرەبی کردوە لەگەڵ یانەی هەولێر لە وڵاتی تونس بەرێوە چوو.
_ناسناوی تاکە کاسی
لە ساڵی ٢٠٠٧ بە باشترین یاریزانی کوردستان دەستنیشان کراوە لەسەر ئاستی لاوان.
جگە لە یاری بالە لە پێشتر وەک یاریزانی گۆرەپان و مەیدان یاری کردوە و چەند دەستکەوتێکی هەبوە کە بریتین لەمانە:
سێ ساڵ لەسەر یەک پاڵەوانی گۆرەپان و مەیدان بووە لەسەر ئاستی پەروەردەکانی هەرێمی کوردستان، بۆ یاریەکانی ١١٠م سەربەست، ١٠٠م، ٢٠٠م، ٤٠٠ م سەربەست و ٤.١٠٠، و ٤.٤٠٠.
|
<urn:uuid:5e2f9126-03c1-4511-acc5-9010284b0899>
|
CC-MAIN-2017-22
|
http://yariga.basnews.com/browse/148878
|
2017-05-27T04:26:14Z
|
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2017-22/segments/1495463608773.42/warc/CC-MAIN-20170527040600-20170527060600-00496.warc.gz
|
ckb
| 0.871361 |
Arab
| 14 |
{"ckb_Arab_score": 0.8713609576225281, "sdh_Arab_score": 0.08337685465812683, "hac_Arab_score": 0.04526432603597641}
|
خوێندكاری كوردی شـاری سـنه یاسر گوڵی كه له سـاڵی ڕابردووه‌وه له لایه‌ن هێزه‌كانی ئیتیلاعاتی ئێرانه‌وه ده‌سـتگیركراوه ئێسـتا باری ته‌ندروسـتی خراپه، وه سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ش دایكیشیان بۆ ماوه‌ی 40 ڕۆژ ده‌سـتگیركردووه، به‌ڵام پاشـان به كه‌فاله‌ت ئازادیان كردووه.
له‌و باره‌یه‌وه هاوكارمان سه‌ڵاحی پـیرۆتی وتووێژێـكی له‌گه‌ڵ كاك ئه‌رده‌ڵان ئه‌ندامی كۆمیته‌ی مافه‌كانی مرۆڤی كوردسـتان سـازكردووه.
ده‌توانن گوێـبیـستی ده‌قی وتووێـژه‌كه بن له ڕێـگه‌ی كلـیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیه‌ی سه‌ره‌وه، ماوه‌كه‌ی 4:27 خوله‌كه.
|
<urn:uuid:79e298c5-59d2-49bc-b260-d4af9864d90c>
|
CC-MAIN-2017-22
|
http://www.dengiamerika.com/a/a-58-2008-05-30-voa9-89210017/950444.html
|
2017-05-28T10:29:33Z
|
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2017-22/segments/1495463609613.73/warc/CC-MAIN-20170528101305-20170528121305-00304.warc.gz
|
ckb
| 0.987084 |
Arab
| 9 |
{"ckb_Arab_score": 0.9870835542678833, "sdh_Arab_score": 0.010981107130646706}
|
سه‌ره‌ک وه‌زیری تورکیا یه‌که‌م هه‌ڵبژاردنی ڕاسته‌وخۆی سه‌رۆکایه‌تی تورکیای برده‌وه و له وتاری سه‌رکه‌وتنیشیدا ده‌ڵێت ده‌بێته سه‌رۆکی هه‌موو گه‌لی تورکیا نه‌ک هه‌ر ته‌نها سه‌رۆکی ئه‌وانه بێت که ده‌نگیان پێداوه.
هێمن سه‌یدی، نوسه‌ر و شیکه‌ره‌وه‌ی سیاسی ده‌ڵێت سه‌رکه‌وتنی ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان بۆ پۆستی سه‌رۆک کۆماری وڵاته‌که‌ی سه‌ره‌تای گۆڕانکاریه‌کی زۆره له تورکیادا له‌و ڕوانگه‌یه‌وه‌ی وه‌ک ده‌گوترێت تورکیایه‌کی نوێ دێته ئاراوه و ده‌شڵێت بوونی ئه‌ردۆغان به سه‌رۆک هه‌نگاوی یه‌که‌می ئه‌و گۆڕانکاریه‌یه و بێگومانیش هه‌نگاوی تریشی له پێشن که ده‌بێت بیانکات.
له میانه‌ی وتووێژه‌که‌یدا له‌گه‌ڵ به‌ڵێن ساڵح، به‌ڕێز سه‌یدی ئاماژه‌ش به‌وه ده‌کات ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان هه‌وڵێکی زۆری دا که کورد له تورکیادا پشتیوانی لێ بکه‌ن به‌و مانایه‌ی ده‌نگی پێبده‌ن و ده‌شڵێت به‌ڵام کورد له به‌رامبه‌ردا به شوناسی خۆیه‌وه چووه هه‌ڵبژاردنه‌که‌وه و به‌بێ ئه‌و پره‌نسیپانه‌ی هه‌یه‌تی هیچ سه‌ر و سه‌ودایه‌ک ناکات و ده‌شڵێت نابێت ئه‌وه له بیربکرێت له‌م تورکیا نوێیه‌دا کرانه‌وه‌ی ده‌روازه‌ی بوونی تورکیا به ئه‌ندام له یه‌کێتی ئه‌وروپادا په‌یوه‌سته به کێشه‌ی کورده‌وه له وڵاته‌که‌دا.
زانیاری زیاتر له ده‌قی وتووێژه‌که‌دایه:
|
<urn:uuid:b6aeef78-d691-4ae1-9ba5-0cb51f254b9e>
|
CC-MAIN-2017-22
|
http://www.dengiamerika.com/a/2409265.html
|
2017-05-28T06:50:00Z
|
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2017-22/segments/1495463609605.31/warc/CC-MAIN-20170528062748-20170528082748-00254.warc.gz
|
ckb
| 0.999591 |
Arab
| 12 |
{"ckb_Arab_score": 0.9995911717414856}
|
کاربەدەستێکی باڵای سەرهەڵداوانی سوریا ڕۆژی یەکشەممە ڕایگەیاند سەدان لە سەرهەڵداوانی سوریا خۆئامادە دەکەن بۆ ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنێک بۆ گرتنەوەی ئەو ناوچەیەی سەرسنوری تورکیا کە لە ژێر دەستی داعشدایە، ئەم هەنگاوەش نیگەرانی هێناوەتە ئاراوە لە ناو کوردەکاندا سەربارەت بەو هیوایەی بۆ فراوانکردنی ناوچەکەیان هەیانە.
کاربەدەستێکی کە ئاگاداری پلانەکانە بەڵام نەیویست ناوی ئاشکرا بکرێت ڕایگەیاند چاوەڕوان دەکرێت لە ماوەی چەندڕۆژی داهاتوودا گروپی سەرهەڵداوانی کە تورکیا پشتیوانیان لی دەکات و لە ژیر ناوی لەشکری ئازادی سوریا کار دەکەن، هێرشێک بکەنە سەر جەرابلوس لە ناو تورکیاوە.
ئەو کاربەدەستە گوتی لایەنەکان لە ناوچەیەکی نزیک سنور لە ناو تورکیا کۆدەبنەوە.
جەرابلوس دەکەوێتە کەناری ڕۆژئاوای ڕووباری فوراتەوە، و دووا شارۆچکەی سەرەکییە لە نێوان سنوری سوریا و تورکیا لە ژێر دەستی داعشدا مابێت.
بە گرتنەوەی جەرابلوس ئەو گروپەی سەرهەڵداوان ڕێگە دەگرن لە هێرشێک بۆ سەر ناوچەکە لەلایەن هێزەکانی سوریای دیموکراتەوە، ئەو گروپەی کە چەکدارە کوردەکان تیایدا باڵادەستن و لە 6ی مانگی 8 توانیان شاری مەنبج ئازاد بکەن.
تورکیا کە پشتیوانێکی سەرەکی لەشکری ئازادی سوریایە، نیگەرانی ئەوەیە کە کوردەکان هێزەکانی سوریای دیموکرات بەکاربهێنن بۆ فراوانکردی دەسەڵاتی خۆیان لە سەرانسەری باکوری سوریا. هێزەکانی سوریای دیموکرات لە ئێستادا کەناری ڕۆژهەڵاتی فوراتیان لەدەستدایە.
لە ڕۆژی شەممە بینالی یەلدەرەم سەرۆک وەزیری تورکیا ڕایگەیان کە ئەنکەرە هەوڵدادات ڕۆڵێکی گاریگەرانەتری هەبێت لە ناکۆکییەکانی سوریادا لە ماوەی شەش مانگی داهاتوو تا بتوانێت ڕێگربێت لەوەی سوریا دابەشبێت بەسەر هێڵەکانی نژادیدا.
ڕێبەرەکەی سەرهەڵداوەکان دەڵێت لە ماوەی چەند ڕۆژی ڕابوردوودا داعش کەسانی خۆیان لە جەربلوس دەرکردووە. لە ڕۆژی هەینیش چاودێرێکی شەڕەکان ڕایگەیاند خێزانەکانی شەڕکەرانی داعش لە جەرابولس دەردەچن و بەرەو ڕەققە دەڕۆن.
|
<urn:uuid:702cef54-27dd-4364-afc0-140763a7acf2>
|
CC-MAIN-2017-22
|
http://www.dengiamerika.com/a/3473893.html
|
2017-05-24T04:14:22Z
|
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2017-22/segments/1495463607786.59/warc/CC-MAIN-20170524035700-20170524055700-00143.warc.gz
|
ckb
| 0.811346 |
Arab
| 13 |
{"ckb_Arab_score": 0.8113462924957275, "sdh_Arab_score": 0.13600841164588928, "hac_Arab_score": 0.05225379392504692}
|
سه‌رۆکی په‌رله‌مانی عێراق به سه‌رۆکایه‌تی کردنی شاندێکی په‌رله‌مانی وڵاته‌که‌ی سه‌ردانێکی سێ ڕۆژیی بۆ کۆماری ئیسلامی ئێران ده‌ستپێکردووه. بێ له به‌شداریکردن له کۆنفرانسێکی تایبه‌ت به فه‌له‌ستینیه‌کان، له‌گه‌ڵ گه‌وره کاربه‌ده‌ستانی ئێرانیشدا کۆده‌بێته‌وه بۆ باسکردنی مه‌سه‌له دوو لایهنیهکان له‌وانه تۆپبارانه‌کانی ئێران بۆ سه‌ر ناوجه سنوریه‌کانی هه‌رێمی کوردستانی عێراق و هه‌روه‌هاش بڕینی ئاو له ڕووباره‌کان.
عادل عه‌بدوڵا ، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق له‌سه‌ر لیستی هاوپه‌یمانی کوردستانی و ئهنادامی شاندی په‌رله‌مانی عێراق بۆ ئێران ده‌ڵێت ، هه‌رچه‌نده هێشتاش کۆبونه‌وه‌ی تر له پێشن، به‌ڵام گه‌شبین نییه به‌وه‌ی کۆماری ئیسلامی ئێران به‌م زووانه پێشێلکاریه‌کان ڕابگرێت.
به‌ڕێز عه‌بدوڵا ده‌شڵێت په‌یوه‌ندی کۆماری ئیسلامی ئێران و عێراق په‌یوه‌ندیه‌که له‌سه‌ر ئاستی هه‌ندێک لایه‌نی سیاسی عێراقی نه‌ک له‌سه‌ر ئاستی هه‌موو عێراق.
ده‌توانن له ڕیی کلیککردنی ئه‌و فایله ده‌نگیه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ گوێبیستی ته‌واوی گفت و گۆکه بن که ماوه‌که‌ی 8:11 خوله‌که.
|
<urn:uuid:99713085-3495-43ca-81d3-17fb98f05c0e>
|
CC-MAIN-2017-22
|
http://www.dengiamerika.com/a/adil-02oct11-130924583/975474.html
|
2017-05-26T03:37:21Z
|
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2017-22/segments/1495463608633.44/warc/CC-MAIN-20170526032426-20170526052426-00168.warc.gz
|
ckb
| 0.998789 |
Arab
| 12 |
{"ckb_Arab_score": 0.9987894892692566}
|
ڕۆژی سێشه‌ممه مه‌سعود بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستانی عێراق، له بڵاوکراوه‌یه‌کدا سه‌باره‌ت به پرسی ده‌ستور و درێژكردنه‌وه‌ی ماوه‌ی په‌رله‌مان و سه‌رۆكایه‌تییه‌كه‌ی ئه‌وه‌ی خسته ڕوو كه بۆ ئیحراج نه‌بونی هه‌ندێك لایه‌ن ئیمزای له‌سه‌ر درێژكردنه‌وه‌ی ماوه‌ی سه‌رۆكایه‌تیه‌كه‌ی نه‌كردوه و ده‌ستوریش ده‌سپێرێت به خولی داهاتوی په‌رله‌مان بۆ ئه‌وه‌ی له ماوه‌ی ساڵێكدا ته‌وافوقی له‌سه‌ر بكرێت و هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكی هه‌رێم یه‌كلایی بكرێته‌وه.
دکتۆر هۆشمه‌ند عه‌لی مێژووناس و شاره‌زای سیاسی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست بنکه له ویلایه‌تی مینه‌سۆتای ئه‌مه‌ریکا له وتووێژێکدا له‌گه‌ڵ حه‌یده‌ر که‌ریم له به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا باس له نیگه‌رانییه‌کان و لایه‌نی نه‌رێنی چه‌سپاندنی درێژكردنه‌وه‌ی ماوه‌ی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم ده‌کات و ده‌ڵێت په‌یامه‌که‌ی سه‌رۆکی هه‌رێم منهتبارییهکی زۆری تێدایه به‌سه‌ر لایه‌نی هاوپه‌یمانی که یه‌کێتییه و لایه‌نه سیاسییه‌کانی دیکه‌ی کوردستان. گوایا هه‌موو ئه‌و قهبوڵکردنهو قه‌بوڵنه‌کردنه له‌به‌ر خاتری ڕه‌وشی سیاسی کوردستان و هه‌لومه‌رجی سیاسی کوردستانه.
|
<urn:uuid:882289c3-d566-4ddf-bfea-ed5f44cb1721>
|
CC-MAIN-2017-22
|
http://www.dengiamerika.com/a/1703842.html
|
2017-05-25T01:16:29Z
|
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2017-22/segments/1495463607960.64/warc/CC-MAIN-20170525010046-20170525030046-00024.warc.gz
|
ckb
| 0.988339 |
Arab
| 13 |
{"ckb_Arab_score": 0.9883389472961426, "sdh_Arab_score": 0.010213718749582767}
|
سەرچاوە عێراقیەکان ئاماژە دەکەن بەوەی تا ئێستا نزیکەی دوو سەد هەزار کەس لە دانیشتوانی موسڵ توانیویانە خۆیان ڕزگاربکەن لەوەتای کردە لەشکرییەکەی ئازادکردنی موسڵ دەستیپێکردووە.
بەڵام هێشتاش وەک دەگوترێت زیاتر لە چوارسەد هەزار کەسی سیڤیل لە موسڵدا گیریان خواردووە.
کوژرانی زیاتر لە سەد کەسی سیڤیل لە ئاکامی هێرشی ئاسمانی هاوپەیماناندا بە کارەساتێکی ترسناک ناودێرکراوە.
ژەنەراڵی فڕۆکەوان عامر بەگ دەڵێت ئەمە شەڕە و لە شەڕیشدا گوڵ و سێ‌و ناهاوێژرێن و گوڵباران ناکرێت و هەموو شتێکیش چاوەڕوانکراوە بە تایبەتیش کاتێک بەرامبەرەکەت دوژمنێکی دڕندە و خوێنڕێژبێت و دەشڵێت داعش ئەزموونێکی گەورەی لە شەڕەکانی ڕۆژهەڵاتی موسڵدا وەرگرتووە و تاکتیک و ستراتیژیەتی خۆی لە شەڕەکاندا گۆڕیوە و مانۆڕی نوێ بەکاردەهێنێت.
ژەنەراڵ عامر کە ڕێکخەری بەرەی ئایندەی نەینەوایە دەڵێت هاوکاتی شەڕەکانی ڕۆژئاوای موسڵ داعش دەستیکردووە بە بەکارهێنانی خەڵکی سیڤیل و هێشتنەوەیان لەناو ماڵەکانیاندا و لە ژێرزەمینەکاندا و سێرەگرەکانیان لەسەر سەربانی ماڵەکان و باڵەخانەکان داناوە و لەو شوێنانەوە شەڕ دەکەن، دەشڵێت لە شەڕیشدا بەرەنگاربوونەوەی شوێنەکانی تەقەیان لێوە دەکرێن زۆر ئاساییە.
ژەنەراڵ عامر دەڵێت ئەو باڵەخانانەی داعش شەڕیان لێوە دەکات بە بۆمب چاندونی و هەروەها ئۆتۆمبێلیشی بۆ تەقاندنەوە ئامادەکردووە.
لەسەر بنچینەی وتووێژەکەی لەگەڵ ژەنەراڵ عامر، بەڵێن ساڵح ڕاپۆرتێکی ئامادە کردووە.
زانیاری زیاتر لە دەقت ڕاپۆرتەکەدایە:
|
<urn:uuid:3d30db45-152a-474c-8b53-12ab155f3d1f>
|
CC-MAIN-2017-22
|
http://www.dengiamerika.com/a/3783660.html
|
2017-05-23T14:53:18Z
|
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2017-22/segments/1495463607647.16/warc/CC-MAIN-20170523143045-20170523163045-00563.warc.gz
|
ckb
| 0.940344 |
Arab
| 9 |
{"ckb_Arab_score": 0.9403441548347473, "sdh_Arab_score": 0.040791746228933334, "hac_Arab_score": 0.01885167881846428}
|
ئه‌سیل نوجه‌یفی پارێزگاری موسڵ له لێدوانیكی تایبه‌تدا بۆ ده‌نگی ئه‌مه‌ریكا ده‌ڵێت له كاتی سه‌ردانی ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای موسڵ بۆ به‌غدا هه‌ندێ لایه‌نی سیاسی بێ ئه‌وه‌ی ناوی لایه‌نه‌كان بهێنێت ئه‌وانیان هانداوه بۆ ئه‌وه‌ی ململانێ له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان دروستبكه‌ن هه‌تا ده‌گاته ئاستی شه‌ڕی چه‌كداری و دروستكردنی كێشه‌ی زیاتری ئیداری له نێوان موسڵ و هه‌رێمی كوردستان. گوتیشی هه‌ر ئه‌و پلانه‌ش وای لێـکردووه به په‌له له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان كۆبـبێته‌وه و له‌و پلانه ئاگاداری بكاته‌وه. پارێزگاری موسڵ گوتیشی ئه‌و لایه‌نانه ده‌ناسێت، به‌ڵام له‌م بارودۆخه هه‌ستیاره‌دا نایه‌وێت ناوی لایه‌نه‌كان بهێنێت.
لای خۆشیـیه‌وه. مه‌حما خه‌لیل ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عیراق له پارێزگای موسڵ له لێدوانیكیدا بۆ ده‌نگی ئه‌مه‌ریكا بوونی ئه‌و جۆره پلانه له دژی هه‌رێمی كوردستان پشتڕاست کرده‌وه و ده‌ڵێت ئه‌و به‌رنامه‌یه ڕاسته‌وخۆ له لایه‌ن حوسێن شه‌هرستانی جێگری سه‌رۆک وه‌زیرانی عیراق به‌ڕێوه‌ده‌برێت.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی ڕاپـۆرته‌كه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 2:56 خوله‌كه.
|
<urn:uuid:b05361d8-a41a-423d-a698-a58c13c58469>
|
CC-MAIN-2017-22
|
http://www.dengiamerika.com/a/amir-goran-3jan12-136600283/978733.html
|
2017-05-27T23:19:17Z
|
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2017-22/segments/1495463609305.10/warc/CC-MAIN-20170527225634-20170528005634-00339.warc.gz
|
ckb
| 0.985072 |
Arab
| 14 |
{"ckb_Arab_score": 0.9850717186927795, "sdh_Arab_score": 0.014515839517116547}
|
فڕۆکه جه‌نگیـیه‌کانی هاوپه‌یمانان به ڕێبه‌رایه‌تی ئه‌مه‌ریکا له ماوه‌ی سێ ڕۆژ 35 هێرشی ئاسـمانیـیان کردووه‌ته سه‌ر داعش و گروپه تێرۆرستیـیه‌کانی دیکه له سوریا و عێراق.
فه‌رمانده‌یی ناوه‌ندی له‌شکری ئه‌مه‌ریکا ئه‌مڕۆ هه‌ینی له به‌یانـنامه‌یه‌کدا ڕایگه‌یاند له ڕۆژی چوارشه‌ممه‌وه هه‌تا ئه‌مڕۆ 35 هێرشی ئاسمانی کراون، له‌وانه 19 هێرشیان له دژی داعش و هێرشێـک له دژی گروپی خوراسانی سه‌ر به ئه‌لقاعیده له سوریا و 16 هێرشی دیکه له دژی داعش له عێراق.
هه‌روه‌ها له به‌یانـنامه‌که‌دا هاتووه فڕۆکه‌کانی ئه‌مه‌ریکا ڕۆژی پـێنجشه‌ممه له‌و شوێنه‌ی خوراسانیان داوه له سوریا. له‌وه‌تای له مانگی هه‌شته‌وه هێرشه ئاسمانیـیه‌کان دهسـتیانپـێـکردووه ئه‌مه سێـیه‌م جاره گروپی خوراسان بکرێته ئامانجی فڕۆکه‌کان. هه‌تا ئێسـتا زیاتر له 800 هێرشی ئاسمانی له لایه‌ن ئه‌مه‌ریکا و هاوپه‌یمانانی نێوده‌وڵه‌تی کراونه‌ته سه‌ر داعش.
|
<urn:uuid:d7ae15e3-5332-4ea3-999b-57e54e8e9731>
|
CC-MAIN-2017-22
|
http://www.dengiamerika.com/a/2520662.html
|
2017-05-29T05:54:24Z
|
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2017-22/segments/1495463612018.97/warc/CC-MAIN-20170529053338-20170529073338-00147.warc.gz
|
ckb
| 0.99535 |
Arab
| 11 |
{"ckb_Arab_score": 0.9953500032424927}
|
کرێکارانی کشت و سەنعەتی مهاباد مانیان گرت
ڕۆژی کورد: بەپێی هەواڵیه ەواڵنێری ڕۆژی کورد لە شاری مهاباد، نزیک بە ٨ ڕۆژە بەشێک لەکرێکارانی کشت و سەنعەتی مهاباد و هەروەها بەشێک لە خاوەنەکانی مریشکدارییەکان لەبەر دەرگای کشت و سەنعەتی مهاباد، بە مەبەستی ناڕەزایەتی دەربڕین بە وەدواکەوتنی مووچەکانیان، مانیان گرتووە.
ئەو کرێکارانە کە ٢٠٠ کەسن لە هەمبەر وەدواکەوتن و نەدرانی مووچەکەیان لە ماوەی ٩ مانگی ڕابردوودا، مانیان لە خواردن گرتووە، کشت و سەنعەتی مهاباد هەروەها ماوەی دوو ساڵە بەو خاوەن مریشکدارییانە قەرزدارە و پووڵەکەیانی نەداوە.
بەپێی هەواڵی هەواڵدەریی هاژە، نوێنەری مهاباد لە پارلمانی ڕژیم ناچار بووە نامەیەکی بەلەز بۆ وەزیری "تەعاون" بنێرێت و باس لە کێشەی قووڵی کشت و سەنعەتی مهاباد لە ساڵی ١٣٨٦ بەولاوە بکات و بڵێت ئەو کێشەیە بەردەوامە و پێویستە چارەسەر بکرێت.
دەگوترێ کشت و سەنعەتی مهاباد بڕەپارەی ٤٧ میلیارد قڕان قەرزدارە و مووچەی نەدراوی ئەو ٢٠٠ کرێکارە لە ماوەی ٩ مانگی ڕابردوودا ٣٠ میلیارد قڕانە.
|
<urn:uuid:d3ef0a31-514c-42d2-9384-09cd7f767b9f>
|
CC-MAIN-2017-22
|
http://www.rojikurd.net/ksht-u-senheti-mhaba-77-miliard-qerzdare/
|
2017-05-25T06:43:29Z
|
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2017-22/segments/1495463608004.38/warc/CC-MAIN-20170525063740-20170525083740-00207.warc.gz
|
ckb
| 0.780411 |
Arab
| 19 |
{"ckb_Arab_score": 0.7804107069969177, "sdh_Arab_score": 0.13504204154014587, "hac_Arab_score": 0.08442003279924393}
|
سه‌باره‌ت به ئه‌و نامه‌یه‌ی که 47 سناتۆری پارتی کۆمار له ئه‌مه‌ریکا بۆ ئێرانیان نووسیوه کارناسان ده‌ڵێن ئه‌وه له سه‌ر وتوویژهکان و به کرده‌وه له سه‌ر یه‌کیه‌تی شه‌ش وڵاتی وتووێژکار له گه‌ڵ ئێران و به‌رده‌وامی و به‌هیزی گه‌مارۆکانی نێونه‌ته‌وه‌یی بۆ سه‌ر رژیم کارتێکردنی ده‌بێت.
جه‌یمز بۆیز نووسه‌ری کتێبێکی نۆی له سه‌ر ڕێبازی ده‌ره‌وه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی کڵینتن له کالێجی شای له‌نده‌ن ده‌ڵێت:
"ئه‌و نامه‌یه ئاوه‌که زۆر قۆڕاو ده‌کات. و بۆ ئێرانێی به گرفت تر ده‌کات که تێبگه‌ن ئه‌وان له گه‌ڵ نێوبژیکاریكی درووست مامه‌ڵه ده‌که‌ن.
وته‌ی خامنه‌یی هێنراوه‌ته‌وه که تاوانی "فێڵ و ته‌ڵه‌که" ده‌خاته سه‌ر ئه‌مه‌ریکا،" و ده‌ڵێت که هه‌ر کات ڕێکه‌وتنێک نزیکه "ڕاوێژی لایه‌نه‌ی دیکه، به تایبه‌تی ئه‌مه‌ریکی کان، توندتر و سه‌خت تر ده‌بێت.
به‌ڵام وه‌زیری ده‌ره‌وه و به‌رپرسی وتووێژه‌کانی ناو‌کی ئێران محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریف، کوتی نیگه‌ران نیه چونکه نامه‌که "هیچ بایخێکی قانوونی نیه و زۆرتر وه‌ک پێلانێكی پڕۆپاگه‌ندا ده‌چێت." و ناوبراو کوتیشی که قانوونی نێونه‌ته‌وه‌یی به کارێکی پێویستی ده‌زانێت که سه‌رۆکی داهاتووی ئه‌مه‌ریکا پێبه‌ندی هه‌ر ڕێکه‌وتنێک ده‌بێت که سه‌رۆک ئۆباما پێکی دێنێت.
دانا ستووستر له توری ئاسایشی سه‌رانسه‌ری له واشنگتن ده‌ڵێت، "وتووێژه‌کان که له پله‌ی ڕێبه‌رایه‌تی دا به‌ڕێوه‌ده‌چن، ئه‌وه وێناچێت که کارتێکردنێکی زۆری هه‌بێت و "ئه‌گه‌ر هه‌یبێت ڕه‌نگ بێت هانی لایه‌نی کۆنه پاریز له ئێران بدات له به‌رهه‌ڵستی ڕێکه‌وتنه‌که چالاک‌تر بن."
و هه‌روه‌ها هۆ هه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی نامه‌ی سناتۆره‌کان بۆی هه‌یه گه‌یشتن به ڕێکه‌وتنێک سه‌خت بکات.
تیمی وتووێژی دیاری کراوی ئه‌نجومه‌نی ئاسایش بۆ وتووێژه‌کانی ئێران ولاتانی به به‌رژه‌وه‌ندی جۆراوجۆر لێک کۆده‌کاته‌وه. ئه‌و تیمه ئه‌مه‌ریکا و هێندێک هاوپه‌یمانی سه‌ره‌کی ئوڕووپایی، به‌ریتانیا، فه‌ڕانسه و ئاڵمان ده‌گرێته‌وه. به‌ڵام تیمه‌که ڕووسیاشی تێدایه، که له به‌ر تێکه‌ڵاوی له یوکڕاینه له ژێر گه‌مارۆکانی ئابووری ڕۆژئاوادایه و هه‌روه‌ها چین که، زۆر دووره و ڕێبازه‌کانی سه‌ره‌کی ده‌ره‌وه‌ی خۆی هه‌یه.
هه‌تا ئێستا ئه‌و تیمه له وتووێژه‌کان دا یه‌کگرتوو بوونه که وه‌ک به‌ڕێز بۆیز باسی ده‌کات "یه‌کێک له هه‌ره خاڵی به‌رچاو له ته‌واوی پڕوسه‌که دایه."
و له ده‌مێکدا به‌ڕیز بۆیز چاوه‌ڕوانی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی خێرای تیمه‌که ناکات، به‌ڵام هوشداری ده‌دات "نامه‌که ڕه‌نگ بێت وا‌بکات وڵاتانی ناسراوه به 1+5 کۆببنه‌وه و سه‌رنجیان هه‌بێت، و ڕه‌نگ بێت بۆیان پرسیار بێت داخوا ده‌توانن به ڕێکه‌وتنێک بگه‌ن و ڕایبگرن."
کارناسان نیگه‌رانن که به بێ گه‌یشتن به ڕێکه‌وتنێکی گشتی هه‌تا کوتایی مۆڵه‌تی ئاخری مانگی مارس، و ڕێکه‌وتنێکی ته‌واو هه‌تا مانگی شه‌شی زاینی، ولاتانی ده‌وری جیهان باوه‌ڕیان به ڕه‌وتی وتووێژ نه‌مێنێت. بۆی هه‌یه گه‌مارۆکان له ناوبچن، له خراپترین دۆخی خۆی دا، ئێران ئه‌و ڕێکه‌وتنه کاتی یه‌ی ساڵێک له مه‌و پێش پێی گه‌یشتن هه‌ڵوه‌شێنیته‌وه، پشکێنه‌رانی نێونه‌ته‌وه‌یی له وڵات وه‌ده‌ربنێت و به‌ره‌و سازکردنی بۆمبێکی ناو‌کی بچێته پێش.
به ئه‌و حاڵه‌ش، له ئاستی کرده‌وه‌دا کۆنگره‌ی ئه‌مه‌ریکا له ماوه‌یه‌کی نزیک دا نه‌خشێکی سه‌باره‌ت به ڕێکه‌وتنێک له گه‌ڵ ئێران نیه. کارناسان چاوه‌ڕوانی ناکه‌ن ڕێکه‌وتنه‌که لایه‌نی فه‌رمی هه‌بیت، بۆیه په‌سندی سنێتی ئه‌مه‌ریکای پێویست نیه. و سه‌رۆکی ئه‌مه‌ریکاش ده‌سه‌ڵاتی ئه‌وه‌ی هه‌یه هه‌نگاوه‌کانی ده‌ستپێک هه‌ر ڕێکه‌وتنێک هه‌ڵبێنێته‌وه، له نێویان دا لابردنی هێندێک گه‌مارۆی ئه‌مه‌ریکا بۆ سه‌ر ئێران.
|
<urn:uuid:f76400e3-9bc8-428f-96d2-e824b3392a3c>
|
CC-MAIN-2017-22
|
http://www.dengiamerika.com/a/sentators-iran-talks/2677769.html
|
2017-05-25T18:22:40Z
|
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2017-22/segments/1495463608120.92/warc/CC-MAIN-20170525180025-20170525200025-00316.warc.gz
|
ckb
| 0.999545 |
Arab
| 12 |
{"ckb_Arab_score": 0.9995450973510742}
|
بۆچی لە پاش 37 ساڵ دەسەڵاتداریی کۆماری ئیسلامی ئێران، پارت و لایەنە سیاسییەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان، هەوڵ نادەن هێز و توانای سیاسی و نیزامی خۆیان لە چوارچێوەی بەرەیەکی سیاسی یەکگرتوودا بەکار بێنن؟ لەمپەرەکانی بەردەم پێکنەهاتنی ئەو بەرە یان هاودەنگییە سیاسییە چییە؟ چۆن دەکرێ لایەنە سیاسییەکان لە دەوری یەک پلاتفۆرمی هاوبەش کۆ ببنەوە و خەباتێکی هاوبەشی سیاسی و نیزامی لەدژی کۆماری ئیسلامی بکەن؟
ماڵپەڕی رۆژی کورد لە پێناو لێک نزیککردنەوەی هێز و لایەنەکان و لێک تێگەیشتنیان لەسەر پرس و بابەتی پەیوەندیدار بە پێکهێنانی بەرەیەکی کوردستان ئەم دۆسیەی کردۆتەوە و ڕای ئەندامانی رێبەریی حیزبەکان و هەروەها کەسایەتییە سیاسییەکانی رۆژهەڵات و شرۆڤەکارانی سیاسی وەرگرتووە.
بەرێز وریا ساڵحزادە جێگری سەرۆکی گشتیی پارتی سەربەستیی کوردستان وەڵامی پرسیارەکانی رۆژی کورد دەداتەوە.
وریا ساڵحزادە: ئێمە لەگەڵ دروستبوونی بەرەیەکی کوردستانین
گرینگیی پێكهاتنی به‌ره‌ی كوردستانی بۆ كوردستانی ڕۆژهه‌ڵات له چی دایه و زه‌رووره‌ته‌كانی پێكهێنانی ئه‌م به‌ره‌یه چین؟
ئێستا پێگەو دەنگ و ناوی کورد لە ئاست جیهاندا لەو پەری بەرزی دایە، هەر وەک رۆڵی کورد لە باشوری کوردستان، لە رۆژئاوای کوردستان، هەروەها کێشەی کورد لە باکور، ئەمانە هەموو بوونەتە سەرتیتل و سەردێری رۆژنامەو ڕاگەیاندنەکانی جیهانی. بێگومان بۆ هەر ئاڵوگۆرێکی پێشهاتووی دوا رۆژی ئێرانیش ئەو چاوەروانییە لەگەلی کورد دەکرێت، کە بە ڕێک و پێکی و بەرنامەوە ئیدارەی بەرێوەبەری ڕۆژهەڵاتی کوردستان بکەن.
بۆ هەر ئەگەرێکی دوارۆژ لە رۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران زۆر زەرورە کە بەرەی رۆژهەڵاتی کوردستان لە تاراوگە دروست بکرێت. کە ئەو بەرەیە بتوانێت هەموو لایەنەکە لە یەک نزیک کاتەوە و بەرنامەی هاوبەش بۆ هەر ئەگەر و ڕاپەرینێک لە کاتی گەرانەوە دروست بکات، کە لانیکەم بتوانێت ئیدارەی رۆژهەڵاتی کوردستان لانیکەم لە ٦ مانگی سەرەتاوە بکات، تا خەڵک و لایەنە سیاسیەکان ئامادەیی هەڵبژاردنێکی سەرتاسەری دەبن. ئەگەر ئەو بەرەیە پێشوەخت دروست نەکرێت، ئەوا لە کاتی گەرانەوەدا دەبێتە هەر کەس بۆ خۆی و هەر لایەنێک بۆ خۆی کۆنترۆڵی شار‌و ناوچەیەک دەکات. شەری براکوژی دروست دەبێتەوە، و خەڵکمان بە تەواوی لێ بێزار دەبێت و خەڵکەکە خۆگە بۆ سەردەمی داگیرکەران دەخوازن.
هۆكار ، به‌ربه‌ست و له‌مپه‌ره‌كان له به‌رده‌م پێكنه‌هاتنی به‌ره‌ی كوردستانی له كوردستانی ڕۆژهه‌ڵات چین؟
بەداخەوە لەتبوون و دابرانی حیزبەکان لە یەکتر ئیستا بە گەورەترین لەمپەر دەبینرێت. بەڵام دەبێت ئەوە بزانین کە پێویستە بەرژەوەندی گەلی کورد لە رۆژهەڵاتی کوردستان بخەینە پێش هەموو لەمپەرە بچووکەکان، دەنا مێژوو لێمان خۆش نابێت.
به‌ره‌ی كوردستانی به چ مكانیزم و شێوه‌یه‌ك پێك بێ كه هه‌موو لایه‌نه‌كان خۆی تێدا ببینه‌وه پێشنیارتان بۆ خێرایی به‌خشین به دروست بوونی به‌ره‌یه‌كی یه‌كگرتوو چیه و چ ڕێكارگه‌لێك ده‌توانن ببنه ڕێخۆشكه‌ر بۆ پێك هێنانی به‌ره؟
ئێمە وەک پارتی سەربەستیی کوردستان کە تا کاتی ئەم دیمانە ١٠ ساڵ بە سەر دامەزراندنماندا تێپەر دەبێت، هەمیشە بانگهێشەی دامەزراندنی بەرەیەک یا پێکەوە کارکردنێک لە ژێر هەر ناوێک بێت کردوە، و بەردەوامیش دەبین لەو ئەرکە نەتەوەییە. لێرەدا دووپاتی دەکەینەوە کە ئێمە لەگەڵ دروستبوونی بەرەیەکی کوردستانین کە لە هەموو چین و تۆێژێکی کوردستانی تێدابێت. بەرەیەک بێت بە تەواوی مانا پێناسە لە هەموو پێکهاتەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان بکات، بە سیاسی و چەپ و ڕاست و لیبراڵ و ئاینی و کەمە نەتەوەییەوە. ئەو جۆرە بەرەیە دەتوانێت پێگەیەکی بە هێزی لە ئاست کوردستان و جیهاندا هەبێت.
هەروەها داوا دەکەین کە چی دیکە خەڵکی رۆژهەڵاتی کوردستان لەو چاوەڕوانیە نەهێڵینەوەو بە پەلە هەنگاو بنرێت بۆ دروستبوونی ئەو بەرەیە، با لە پێشا کۆمیتەیەکی ئامادەکاری بۆ دروستبکرێت، ئەو کۆمیتەیە کاربکات لە سەر وردە کۆسپ و بوارە تەکنییەکانی. ئێمە وەک پارتی سەربەستیی کوردستان ئامادەیی خۆمان پێشاندەدەین کە ئەرکی بەرێوەبەری یەکەم کۆبوونەوەی ئەو پرۆژەیە بۆ بەرە لە گشت بوارێک‌دا لە ئەستۆ بگرین.
ئه‌و وتووێژه مانگی ئاگۆستی ٢٠١٥ ئه‌نجام دراوه
|
<urn:uuid:44c0a7f1-a593-4896-85a6-6e4925eb613d>
|
CC-MAIN-2017-22
|
http://www.rojikurd.net/wirya-salihzade-parti-serbesti-kurdistan-berey-kurdistani/
|
2017-05-26T22:48:01Z
|
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2017-22/segments/1495463608686.22/warc/CC-MAIN-20170526222659-20170527002659-00001.warc.gz
|
ckb
| 0.827513 |
Arab
| 21 |
{"ckb_Arab_score": 0.8275131583213806, "sdh_Arab_score": 0.14189402759075165, "hac_Arab_score": 0.030537303537130356}
|
بەپێی راگەیەندراوی رێكخراوی داكۆكی لە مافی مرۆڤی كوردستان، محەممەد سدیق کەبوودوەند پاش تێپەراندنی ١٠ ساڵ لە زیندان، ڕۆژی هەینی ٢٢ ی بانەمەڕ بە دانانی بارمتە لە زیندان ئازاد دەکرێت.
ڕێکخراوی داکۆکی لە مافی مرۆڤی کوردستان بە بڵاوکردنەوەی بەیاننامەیەک لە پەیوەندی لەگەڵ ئازادیی کەبوودوەنددا ڕاگەیاندووە:
سەرەڕای بەدواداچوونی بەردەوام، یاسای "کۆکردنەوەی تاوانەکان" سەبارەت بە دۆسیەی ناوبراو بەکار نەبراوە، بەپێی مادەی ١٣٤ی یاسای سزای نوێ، لە ئەگەری کۆکردنەوەی تاوانەکاندا، تەنیا حوکمی ١٠ ساڵ زیندانی کەبوودوەند لەبەرچاو دەگیرێت و زیندانی ٦ مانگەی ناوبراو لەبەرچاو ناگیردرێت.
لە بەشێکی ئەو بەیاننامەیە دا هاتووە: محەممەد سدیق کەبوودوەند سەرۆکی و دامەزرێنەری ڕێکخراوی داکۆکی لە مافی مرۆڤی کوردستان، ڕۆژی هەینی ٢٢ بانەمەڕ، پاش تێپەڕاندنی ١٠ ساڵ بەندکران، بە دانی بارمتە لە زیندان ئازاد دەکرێت، کە ئەوە لە حاڵێک دایە کە دەبوو ناوبراو ڕۆژی سێ شەممەی ئەم حەوتووە ئازاد بکرێت کە بە بیانووی سێ ڕۆژ"غیبت" لە کاتی هاتنە مورخەسی بۆ رۆژی هەینی دواخرا.
کۆمیتەی لێکۆڵینەوەی دەستبەسەرکرانە خۆسەرییەکانی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان لە بڕیارنامەیەک دامەزراندنی ڕێکخراوی داکۆکی لە مافی مرۆڤی کوردستانی یاسایی و چالاکییەکانی محەممەد سدیق کەبوودوەندی یاسایی ڕاگەیاند و حوکمی ١٠ زیندانیی بە سەر ناوبراودا نایاسایی ڕاگەیاند.
محەممەد سەدیق کەبوودوەند، ڕۆژنامەنووس و سەرنووسەری حەوتووتەنامەی "پیام مردم" و دامەزرێنەری ڕێکخراوی مافی مرۆڤی کوردستان، مانگی پووشپەڕی ساڵی ٨٦ دەستبەسەر و دوای ماوەیەک زیندانی و دەستبەسەری، لە لایەن دەزگا قەزاییەکانی رژێمی دیكتاتۆری ئێرانەوە، بە ١١ ساڵ زیندان حوکم درا.
کەبوودوەند لەماوەی دەستبەسەری لە زیندانی "ئێڤین"ی تاران، دوو جار تووشی جەڵتەی دڵ و جارێکیش تووشی جەڵتەی مێشک هاتووە.
دامەزرێنەری ڕێکخراوی بەرگری لە مافی مرۆڤی کوردستان، زۆرجار وتوویەتی: زیندانی کردنی کەبوودوەند نایاساییە و دژایەتی لەگەڵ بنەماکانی مافی مرۆڤ و پەیماننامە نێودەوڵەتییەکان هەیە و ئازاد کردنی کەبوودوەند دەبێ بێ مەرج بێت.
|
<urn:uuid:21293c52-6802-476a-9e1b-035f3d4b34f5>
|
CC-MAIN-2017-22
|
http://www.sazmanixebat.com/kurdi/item_detail.php?id=8206
|
2017-05-29T09:40:04Z
|
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2017-22/segments/1495463612069.19/warc/CC-MAIN-20170529091944-20170529111944-00129.warc.gz
|
ckb
| 0.891129 |
Arab
| 15 |
{"ckb_Arab_score": 0.8911291360855103, "sdh_Arab_score": 0.0639251321554184, "hac_Arab_score": 0.044909290969371796}
|
دادگایی كردنی سه‌دام حوسه‌ین سه‌رۆكی پێشووی عێراق به تاوانی ژینۆساید به
ئاماده‌بووانی گه‌واهده‌رانی كورد پاش پشووییهكی پێنج ڕۆژی ده‌ستی پێكرده‌وه.
گه‌واهده‌ران به دادگایان گوتووه چۆن هێزه سه‌ربازییه‌كانی عێراقی چوارده‌وری هه‌زاران كوردی عێراقیان گرتووه له ده‌می شاڵاوه‌كانی ئه‌نفالی ساڵی 1988 دا. گهواهیدانهكهشیان له‌سه‌ر ئه‌وه بووه كه نێردراونه‌ته ئۆردوگایه‌كی زیندانی كردن و گوتوشیانه له‌و زیندانه‌دا به‌هۆی بارودۆخی خراپی ئه‌و ئۆردوگایه و به‌هۆی ئه‌شكه‌نجه دانه‌وه چه‌ندین كه‌سیان لێ مردوون. هه‌روه‌ها باسیشیان له هێرشه كیمیاییه‌كانیش كردووه.
موته‌لیب موحه‌ممه‌د سه‌لمان كه ته‌مه‌نی 78 ساڵه گوتویه‌تی له كاتی شاڵاوه‌كاندا بۆ زیندانخانه‌یه‌كی باشوری عێراق ڕه‌وانه كراوه و له‌وێ ڕۆژانه ژماره‌یه‌كی زۆری خه‌ڵك و له نێویاندا خزم و كه‌سوكاره‌كه‌ی گیانیان له ده‌ست داوه جا به نه‌خۆشی یان برسی بوون و یان به‌هۆی ئه‌شكه‌نجه‌دانه‌وه بووبێت كه له لایه‌ن پاسه‌وانه عێراقییه‌كانه‌وه ئه‌نجامدراوه.
له دانیشتنه‌كه‌ی ڕۆژی سێشه‌ممه‌دا، سه‌دام حوسه‌ین ڕه‌خنه‌ی له گه‌واهده‌ران گرتووه و گوتویه‌تی عێراق دابه‌ش ده‌كه‌ن و ده‌یانه‌وێت جیاوازی نه‌ژادی له ووڵاته‌كه‌دا دروست بكه‌ن. هه‌روه‌ها پرسیاری كردوو گوتی ئه‌گه‌ر ڕاست ده‌كه‌ن، بۆچی شایه‌تحاڵه‌كان له پاش ڕووداوه‌كان به شوێن ته‌رمی ئه‌ندامانی خێزانه‌كه‌یاندا نه‌گه‌ڕاون. بۆچیش شوێنه‌واری گۆڕی هاوسه‌ره‌كه‌ی نازانێت؟
دادپارێزانی گشتی ده‌ڵێن هێزه سه‌ربازییه‌كانی عێراقی زیاتر له سه‌د و هه‌شت هه‌زار كوردی‌یان له شاڵاوه‌كانی ئه‌نفال دا كوشتووه.
هه‌ر له هه‌مان دانیشتنی دادگادا، دادوه‌ر قایل بوو به گه‌ڕانه‌وه‌ی پارێزه‌ره‌كانی تاوانبارانكراو كه نه‌ده‌چونه هۆڵی دادگاییه‌كه‌وه به‌هۆی ئه‌وه‌ی وه‌ك ده‌گوترێت ده‌ستێوه‌ردانی حكومه‌ت.
ڕۆژی دووشه‌ممه‌ش، كاربه‌ده‌ستانی دادگای عێراقی ڕۆژی پێنجی یانزده‌یان داناوه بۆ ڕاگه‌یاندنی بڕیاری دادگا له‌سه‌ر یه‌که‌م دادگایی كردنی سه‌دام حوسه‌ین به‌سه‌ر كوژرانی 148 كه‌س له شارۆچكه‌ی دوجه‌یل له ساڵی 1982دا.
|
<urn:uuid:ee6aa0c0-bb4a-46d2-a0ac-9efef58e696d>
|
CC-MAIN-2017-22
|
http://www.dengiamerika.com/a/a-58-2006-10-17-voa5-89190672/947471.html
|
2017-05-25T14:31:37Z
|
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2017-22/segments/1495463608084.63/warc/CC-MAIN-20170525140724-20170525160724-00551.warc.gz
|
ckb
| 0.996487 |
Arab
| 10 |
{"ckb_Arab_score": 0.9964870810508728}
|
ئاژانسی فه‌رمی هه‌واڵه‌کانی شـانشینی سعودی ده‌ڵێت به مه‌به‌سـتی وتووێـژکردنیان له‌گه‌ڵ شـا عه‌بدوڵڵای سعودی سبه‌ی چوارشه‌ممه به‌شـار ئه‌لئه‌سه‌دی سه‌رۆکی سوریا و هه‌روه‌ها حوسنی موباره‌کی سه‌رۆکی میسری سه‌ردانی ڕیازی پایته‌ختی شـانشین ده‌که‌ن.
ئاژانسی ڕۆژنامه‌گه‌ری سعودی نه‌یگوت که ئاخۆ شـای سعودی کۆبوونه‌وه‌یه‌کی لووتکه‌یی سێ قۆڵی سـازده‌دات یان له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌ک له سه‌رۆکه‌کانی سـوریا و میسر به جیا کۆده‌بێته‌وه یان نا.
ئاژانسی هه‌واڵه‌کانی سعودی ڕایگه‌یاند هه‌رسێ ڕابه‌ری عه‌ره‌بی وتووێـژ له‌سه‌ر په‌یوه‌ندیـیه‌کانی نێوانیان و هه‌وره‌ها وتووێـژ له‌سه‌ر نیگه‌رانیـیه‌کانی هه‌رێمی و نێونه‌ته‌وه‌یش ده‌که‌ن.
هاوکات سه‌رچاوه‌کانی دیکه‌ی هه‌واڵی ئاماژه به‌وه ده‌که‌ن له‌م هه‌فته‌یه‌دا سـعودیـیه میوانداری کۆبوونه‌وه‌یه‌کی لووتکه‌یی بچووک ده‌کات که تیایدا ڕابه‌رانی میسری و قه‌ته‌ری شـانیشـینی سعودی و سوریا به‌شـداری ده‌که‌ن.
|
<urn:uuid:ea3b20a3-28c0-4809-b706-c60b10003c98>
|
CC-MAIN-2017-22
|
http://www.dengiamerika.com/a/a-58-2009-03-10-voa8-89232202/954795.html
|
2017-05-25T06:52:15Z
|
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2017-22/segments/1495463608004.38/warc/CC-MAIN-20170525063740-20170525083740-00107.warc.gz
|
ckb
| 0.999621 |
Arab
| 9 |
{"ckb_Arab_score": 0.9996207356452942}
|
ئاماری توندوتیژی دژ به ژنان له هه‌رێمی کوردستان ئه‌وه‌نده به‌رزه به ڕاستی جێ شه‌رمه‌زاریه.
خانم هه‌یفا دۆسکی ڕۆژنامه‌وان و چالاکی کاروباری ژنان له هه‌ڤپه‌ێڤینێکدا له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مریکا ده‌ڵێت " توند و تیژی لێره له بادینان له پارێزگاری دهۆک و قه‌زا و ناحیه‌کانی بوه‌ته بابه‌تێکی هه‌ره هه‌ستیار وه بوه‌ته مشت و مڕێکی سه‌رسوڕمان و ئه‌و توند و تیژیانه‌ی که دژ به ئافره‌تانه توند و تیژی ده‌سته‌یی و توند و تیژی ده‌روونین که هه‌ره مه‌ترسیدارترین توند و تیژیه. وه له باره‌ی ئاستی توند و تیژی له دهۆک به‌رامبه‌ر به شاره‌کانی تری کوردستان ههێفا خانم ده‌ڵێت وه‌کو ده‌ڤه‌ری دهۆک وه‌کو باژێڕ تا ڕاده‌ییه‌ک باشه به‌ڵام قه‌زا و ناحیه‌کانی ده‌وروبه‌ر باش نییه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌و ئامارانه‌ی ده‌گه‌نه یه‌کێتی ئافره‌تان و ئه‌نجومه‌نی پاریزگاری دهۆک راستی زۆر جێ ناخۆشیه چونکه ئه‌گه‌ر له هه‌فته‌یه‌کدا 6-7 ئافره‌ت بێنه کوشتن، خویان بسۆتێنن یان خودکوژی بکه‌ن له راستیدا جێ دڵگرانیه".
|
<urn:uuid:47c9029d-5071-4952-9746-6cf665a49774>
|
CC-MAIN-2017-22
|
http://www.dengiamerika.com/a/1602258.html
|
2017-05-28T18:41:45Z
|
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2017-22/segments/1495463610374.3/warc/CC-MAIN-20170528181608-20170528201608-00182.warc.gz
|
ckb
| 0.983973 |
Arab
| 11 |
{"ckb_Arab_score": 0.98397296667099, "sdh_Arab_score": 0.013990679755806923}
|
ئیسرائیل دوا داواکاری وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکای ڕه‌تکردۆته‌وه بۆ ڕاگرتنی دروسـتکردنی ئۆردوگاکان له که‌ناری ڕۆژئاوا.
گوته‌بێژی حکومه‌تی ئیسرائیلی مارک ڕێـگێڤ گوتی ئیسرائیل په‌یوه‌سـته به بهڵێـنهکانی بۆ هه‌ڵـوه‌شـاندنه‌وه‌ی نیشـتهجێـگای بێ مۆڵه‌ت و دروسـتنهکردنی نیشـتهجێـگای نوێ، به‌ڵام گوتیشی پـێویسـته ڕێـگا به فراوانکردنی ئۆردوگاکانی ئێسـتا بدرێت له‌به‌ر زیادبوونی ژماره‌ی دانیشـتووان.
ڕێـگێڤ وه‌ڵامی قسه‌کانی ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریکا هێله‌ری کلنتنی دایه‌وه که گوتبووی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا ده‌یه‌وێت ئیسرائیل فراوانکردنی نیشتهجێـکاکان ڕابگرێت.
گوتهگانی ئه‌و به‌ر له کۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ پـێـنجشه‌ممه‌ی نێوان سه‌رۆکی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا باراک ئۆباما و سه‌رۆکی ده‌سه‌ڵاتی فه‌له‌سـتینی مه‌حمود عه‌باس بوو له کۆشـکی سـپی.
چاوهڕواندهکرێت به‌ڕێز عه‌باسیش له میانه‌ی کۆبوونه‌وه‌که‌یدا له‌گه‌ڵ به‌ڕێز ئۆباما داوای ڕاگرتنی فراوانکردنی نیشـتهجێـگاکانی ئیسرائیلی له که‌ناری ڕۆژئاوا بکات.
|
<urn:uuid:6b093ca8-0463-4006-9075-aabd3b3eafc3>
|
CC-MAIN-2017-22
|
http://www.dengiamerika.com/a/a-58-2009-05-28-voa4-89236082/955615.html
|
2017-05-25T12:37:19Z
|
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2017-22/segments/1495463608067.23/warc/CC-MAIN-20170525121448-20170525141448-00318.warc.gz
|
ckb
| 0.999253 |
Arab
| 8 |
{"ckb_Arab_score": 0.9992532730102539}
|
ڕۆبێرت مووگابی
ڕۆبێرت مووگابی (بە ئینگلیزی: Robert Gabriel Karigamombe Mugabe، ٢١ فێبرایەری ١٩٢٤) یەکەم سەرۆک وەزیرانی حکومەت بووە لە ساڵانی (١٩٨٠ - ١٩٨٧) و دووەمین سەرۆکی وڵاتی زیمبابۆی یە لە ساڵی (١٩٨٧ - تاوەکو ئێستا).
پێرست
زاپۆ[دەستکاری]
جۆشوا نکۆمۆ بزوتنەوەیەکی شۆڕشگێڕی ئەفریقی دروستکرد بەناوی یەکێتی گەلی زیمبابۆی ئەفریقی (زاپۆ) "ZAPU" لەساڵی ١٩٦١ دا لەژێر ناونیشانی یەکسانی لەمافی ھەڵبژاردندا لەنێوان ڕەش پێستەکان و سپی پێستە ھاتووەکان لە ڕۆدیسا (پیشووتر ئەو ناوەی ھەبووە) دەستەڵاتدارانی بەریتانیا بزوتنەوەی زاپۆیان خستە ژێر چاودێریەوە و ڕیگەی کاریان لێگرتن لەساڵی ١٩٦٢ دا ئەم کارەش بووەیە ھۆی جیابوونەوەی ھەندێک لەسەرکردەکانی ئەم بزوتنەوەیە و ڕێکخراوێکی تری بەناو (زانۆ) "ZANU" لێ‌دروست بوو بەسەرکردایەتی (سیشۆلی و ڕۆبێرت مووگابی) وە دوای ئەمەش جۆشوا نکۆمۆ ھەستا بە دانوستاندان لەگەڵ بەریتانیەکان لەپێناو دروستکردنی یەکێتی ئەفریقیای ناوەڕاست بەڵام ھەموو ھەوڵەکانی بێ ئەنجام بوون.
پلەی خوێندن[دەستکاری]
ڕۆبێرت مووگابی بۆ ماوەیەکی کەم خوێندنی ئەنجامداوە لەو کاتانەشدا ڕووی کردە زانکۆی ڕۆبێرت ھیر لە ئەفریقیای باشوور لەوێش لەساڵی ١٩٥١ تەخەڕووجی کردوە لەماوەی خوێندنیدا لەگەڵ چەندین سەرکردەی ئەفریقیدا کۆبونەوەی ئەنجامداوە و پییان گەیشتووە کە زۆربەی ئەو سەرکردانەش لەو کاتانەدا کاریگەری باشیان لەدروستکردن و بەڕێوەبردنی ئەو کیشوەرەدا ھەبووە وەکوسەرکردەکانی (جۆلیۆس نێریری , ھێربێرت شیتیبۆ , ڕۆبێرت سۆبۆکۆی , کینێس کۆندا) پاشان مووگابی چەندین جار خوێندنی باڵای خۆی ڕاگرت لە درایفۆنتین لەساڵی ١٩٥٢ و وە ھەروەھا لە سالسبێری لەساڵی ١٩٥٣ و وە لە جۆیلۆ ١٩٥٤ و لە تەنزانیا لەساڵی ١٩٥٥ دا وە دواتر ئەم کارە بەردەوام بوو تاساڵی ١٩٥٧. پاشان مووگابی پەیوەندی کرد بە ئەکادیمیای ئاتشیمۆتاوە کە ئیستا ناسراوە بە قوتابخانەی ئاتشیمۆتا ناوەندی کە دەکەوێتە ئەکرای پایتەختی غاناوە وە لەوێش بەردەوام بوو لە خوێندن لە ساڵی ١٩٥٨ ە وە تاوەکو ١٩٦٠.
مووگابی نزیکەی ٨ بڕوانامەی خوێندی بەدەست ھێناوە لە بەکالرۆیس و ماستەر و دکتۆرا وە ئەو بوارانەشی کە زۆر حەزی کردووە تیایاندا بخوینێت بریتیبوون لە پەروەردە و ئابووری وە ھەندێک لە بڕوانامەکانیشی لە زانکۆکانی لەندەن و ئەفریقیای باشوور بەدەست ھێناوە بە یارمەتی خوێندن لە دوورەوە واتە ڕاستەوخر نەیخوێندوە. وە ھەروەھا چەندین پلەی زانستی فەخری لە چەندین زانکۆ بەدەست ھێناوە
گەڕانەوەی ڕۆبێرت مووگابی بۆ شوێنی لەدایک بوونی[دەستکاری]
ڕۆبێرت مووگابی لەساڵی ١٩٦٠ دا گەڕاوەتەوە بۆ شوێنی لەدایک بوونی وە پەیوەندی کردوە بە پارتی دیموکراتی نەتەوەییەوە کە لە دواتردا بوو بە (بزوتنەوەی یەکێتی گەلی زیمبابۆی ئەفریقی) پاشان ئەم پارتە لە کارکردن ڕاگیرا لە لایەن حکومەتەکەی (ئیان سمیس) ەوە لەم کاتانەشدا ڕۆبێرت مووگابی ئەم دوو بزوتنەوەیەی بەجێ ھێشت و لە ساڵی ١٩٦٣ دا پەیوەندی کرد بە (یەکێتی نەتەوەیی بۆ زیمبابۆی ئەفریقی) کە ھەر لەوساڵەدا دروست بوو لەسەر دەستی کۆمەڵێک خەڵکی رۆشنبیری زیمبابۆی کە لەناویاندا مافناس (ھێربێرت تشیتیبۆ) ی تێدابوو کە ھاوڕێی کۆنی خوێندنی ڕۆبێرت مووگابی بوو لە ئەفریقیای باشوور ئەم یەکێتێشە بوو بەسێ بەشەوە کە بەشێکیان مووگابی سەرکردایەتی ئەکرد وە لەوکاتەشدا مووگابی دەستبەسەرکرا لەلایەن ھەندێک سەرکردەی نەتەوەییەوە کە ڕکابەری بوون. لەساڵی ١٩٦٤ دا دەستەڵاتی بەریتانیا ھەستا بەدەستگیرکردنی چەندین سەرکردەی نەتەوەیی زیمبابۆیی لە ڕۆدیسا لەناو ئەوانەشدا مووگابی تێدا بوو کە ماوەی نزیکەی ١٠ ساڵی خایاند و لەو ماوەشدا مووگابی زانستی یاسای تەواوکرد.
دوورخستنەوە (نەفی کردنی)[دەستکاری]
لە ساڵی ١٩٦٤ ئازادکراو ڕۆدیسای بەجێ ھێشت و ڕوویکردە مۆزەمبیق لەوێش سەرکردایەتی سوپای زانۆی گرتە دەست کە لەلاەین وڵاتی چینەوە یارمەتی ئەدران و ئەم سوپایەش ناسراو بوو بە ناوی سوپای ئازادکردنی زیمبابۆی ئەفریقی نەتەوەیی لە ١٨ مارسی ١٩٧٥ دا تشیبۆتۆ کوژارا لە ڕێگەی تیرۆرکردنێکی سەرکەوتوەوە کاتێک کە ویستبووی سەفەر بکات بۆ زامبیا وە یەکێک لە سەرکردەکانی سوپاکەی مووگابی تاوانبارکرا بەو کارە وە لەکاتێکی تری ھەمان ساڵدا مووگابی میلیشیایەکی تایبەت بە خۆی دروستکرد
لەو کاتانەشدا ھێنری کیسنجەر زۆری لەبەریتانیەکان ئەکر کە مەبدەئی حکومکردنی کەمینەی سپی پێست لە ئەفریقیا شکست ئەھێنێت و تاسەر ناتوانن ئەوکارە بکەن ئیتر لەم کاتانەشدا ڕێگەی دابەشکردنی حکوم لەم وڵاتەدا ھاتە بەرباس و خواست و یەکەمین ھەڵبژاردن لەو وڵاتەدا ھاتە ئاراوە و سەرەڕای سەرکەوتنی (ئەنجومەنی نەتەوەیی ئەفریقیای یەکگرتوو) بە سەرۆکایەتی (ئەپڵ مۆزۆریوا) بەڵام جەبھەی مووگابی باوەڕ بە ئەنجانی ھەلبژاردنەکە نەبوو وە بەرەی (جۆشوا نکۆمۆ) بەرەوام بوو لەشەڕکردن. وە دواتر بزوتنەوە بەشداربووەکان بریاری گفتوگۆیاندا لە ساڵی ١٩٧٩ دا و بڕیاری دانانی دەستورێکی نوێیاندا بۆ کۆماری زیمبابۆی نوێ پاشان کاتی ئەنجامدانی ھەڵبژاردن دیاری کرا لە شوباتی ١٩٨٠ دا.
ھەڵبژاردن[دەستکاری]
دوای گفتوگۆیەکی زۆر کە مووگابی بەسەلامەتی ئەگاتەوە بۆ وڵات بەرامبەر بە قبوڵکردنی ٢٠ کورسی بۆ سپی پێستەکان لە پەڕلەماندا و نەگۆڕینی دەستوور بۆ ماوەی ١٠ ساڵی دواتر. دوای ئەوە مووگابی بە سەلامەتی گەڕایەوە وڵات لە ناو ئاپڕایەکی گەورەی جەماوەریدا لە ساڵی ١٩٧٩ دا و وە لە ھەلبژاردنەکاندا سەرکوتنی بەدەست ھێنا‌و وە بوو بە سەرۆک وەزیرانی زیمبابۆی لە ٤ مارسی ١٩٨٠ دا.
سەرۆکایەتی وڵات[دەستکاری]
ڕۆبێرت مووگابی لە ساڵی ١٩٨٧ ەوە تاوەکو ئیستا سەرۆکی وڵاتی زیمبابۆیە.
ھاوسەرگیری[دەستکاری]
مووگابی لەگەڵ (سالی ھایفرۆن) ھاوسەرگیری کرد کە بەبنچینە ئافرەتێکی غانایی بوو لە ساڵی ١٩٣٣ لە داک بووە و لە ساڵی ١٩٩٢ کۆچی دوایی کردوە لە گۆرستانی پاڵەوانە نەتەوەییەکاندا لە ھێراری نێژراوە. پاشان مووگابی ھەستی بە بێ ھاوسەری کردەوە و چاوەڕێی ئەوەی نەکرد کە ماوەی شەرعی بەسەر مردنی ژنەکەیدا تیپەڕببێت و وەسەرڕای ئەوەش کە تەعالیمی دینی مەسیحی ڕێگەی نەدەدا بە بوونی زیاتر لە یەک ژن بەڵام ئەوەی خۆی پێنەگیرا و ھاوسەرگیری لەگەڵ سکرتێرەکەی خۆدا کردکە ناوی (گرێس مارفۆ) بوو کە لەو کاتەشدا لە سەرەتای ٢٠ ساڵی تەمەنیدا بوو. پاشان لە ١٧ ئۆگەستی ١٩٩٦ دا مووگابی زەواجی لەگەڵ مارفوا دا کرد بە پێی ڕێوڕەسمی دینی کاسۆلیکی.
ڕەخنەکانی سەرمووگابی[دەستکاری]
کاتێک لایەنگیری بۆ مووگابی ڕووی لە دابەزین کرد بە ھۆی ھەڵئاوسانی ئابوریەوە و بزوتنەوەی گۆڕانی دیموکراتی دروست بوو لەگەڵ ئەوەشدا ماوەی ھەلبژاردنەکانی ٢٠٠٢ نزیک ئەبوویەوە ئەندامانی پارتی زانۆی سەر بە مووگابی دەستیان بە ئەنجامدانی توند‌و تیژی کرد کە پێشتر ھەرگیز لە زیمبابۆیدا شتی وا ڕووی نەدابوو وە لە کۆتایشدا پارتی زانۆ دەستیان خستە ناو ھەڵبژاردنەوە و بە قازانجی خۆیان شکاندیاینەوە تەزویریان تێداکرد ڕیگەی حکوم بێ کۆتای‌یان بۆ مووگابی ڕەخساند.
ڕەخنەگرانی سەر بە مووگابی دەڵێن زۆر بە توندی دەستی بە حکومەوە گرتوە و وە گۆڕانکاری لە دامەزراوەکانی دەوڵەتدا دەکات وە تەزویر لە ھەلبژاردنی پەڕلەماندا کردووە لە ساڵی ٢٠٠٠ و ھەروەھا لەساڵی ٢٠٠٣ شدا لە ھەلبژاردنی سەرۆکایەتیدا ھەمان کاری کردووە ئەمەش بوو بەھۆی ئەوەی کە ھێزە ئۆپۆزسیۆنەکان بەشداری ھەڵبژاردن نەکەن و بە گالپەجاڕی بزانن.
|
<urn:uuid:f8a35d34-593b-42a6-8006-6b4182548038>
|
CC-MAIN-2017-22
|
https://ckb.wikipedia.org/wiki/%DA%95%DB%86%D8%A8%DB%8E%D8%B1%D8%AA_%D9%85%D9%88%D9%88%DA%AF%D8%A7%D8%A8%DB%8C
|
2017-05-26T14:47:19Z
|
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2017-22/segments/1495463608668.51/warc/CC-MAIN-20170526144316-20170526164316-00134.warc.gz
|
ckb
| 0.991649 |
Arab
| 49 |
{"ckb_Arab_score": 0.9916490912437439}
|
سه‌رۆکی ئه‌فغانستان حامد کارزای داوای له یاخیبووه تالیبانه‌کان کردووه ده‌ست له توندوتیژی هه‌ڵگرن. سه‌رۆک کارزایی به بۆنه‌ی جه‌ژنی پیرۆزی قوربان ئه‌م په‌یامه‌ی ئاشتی دا و تالیبانی به پیاوانی 'نارازیی' ناو هێنا و داوای له یاخیبووان کرد خۆیان بگه‌یه‌نه هه‌وڵه‌کانی ئاشتی و ده‌گه‌ڵ حکومه‌ت ئاشت ببنه‌وه.
بانگه‌وازی سه‌رۆک ڕۆژێك پاش ئه‌وه دێت که ڕێبه‌ری تالیبانی ئه‌فغانستان مه‌لا عۆمه‌ر ره‌تی ڕاپۆرته‌کانی داوه که ده‌ڵێن کۆمه‌له‌که‌ی خه‌ریکی گفتوگۆیانه له‌مه‌ڕ ڕێککهۆتنی ئاشتی ده‌گه‌ڵ حکومه‌تی ئه‌فغانستان.
له پێشهاته‌یه‌کی تردا، کاربه‌ده‌ستێکی باڵای ئه‌مه‌ریکا ره‌تی ئه‌وه‌ی داوه جیاوازی نێوان هه‌ردوو وڵات هه‌روا دێت و زیاتر ده‌بێت. وه‌زیری به‌رگری ڕابرت گه‌یتس سێ شه‌ممه له کۆنفرانسێکی واڵ ستریت جۆرنال ئه‌م تێبینییهی دا، ته‌نها چه‌ند ڕۆژێك پاش ئه‌وه‌ی به‌ڕێز کارزای ڕه‌خنه‌ی له تاکتیکه‌کانی ئه‌مه‌ریکاو ناتۆ له ئه‌فغانستان گرت.
|
<urn:uuid:aee305f6-6440-474d-91aa-dd7dd4cc21b1>
|
CC-MAIN-2017-22
|
http://www.dengiamerika.com/a/afghanistan-nov1610-108432879/962982.html
|
2017-05-23T18:55:48Z
|
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2017-22/segments/1495463607649.26/warc/CC-MAIN-20170523183134-20170523203134-00248.warc.gz
|
ckb
| 0.997473 |
Arab
| 9 |
{"ckb_Arab_score": 0.9974727630615234}
|
هه‌رسێ ئاینه سه‌ره‌کیـیه ئاسـمانیـیه‌که ڕێگه و مه‌رجی خۆیان بۆ لاناوبردنی پهرتووهک و نووسراوه ئاینیـیه‌کانیان هه‌یه.
له ئیسلامدا کاتێـک به‌رتووکی قورئانێـک لاناودهبرێت ئه‌گه‌ر هاتوو هه‌ڵه له نووسینه‌که‌یدا کرابوو، یاخود به شێوه‌یه‌ک په‌ڕه‌کانی خراپـ بووبن که نه‌توانرێت بخوێندرێته‌وه. زانا ئاینیـیه‌کانی ئیسلام ده‌ڵێن به دوو ڕێگه ده‌کرێت له‌ناوبـبرێن، یه‌که‌میان له پارچه کوتاڵێـک بـپـچرێتهوه و بخرێته ژێر زه‌وی و دووه‌م نووسینه‌کان به ئاو بسڕێنرێنه‌وه.
سه‌باره‌ت به ئنجیل، کرستیانه کاثۆلیـکهکان ده‌ڵێن ده‌بێت بخرێنه ژێر زه‌ویـیه‌وه هه‌ر کاتێـک پـێویستی کرد له‌ناوبـبرێن، هه‌رچه‌نده له چه‌رخه‌کانی ناوه‌ڕاسـتدا ڕێگه‌ی سووتاندنیشـیان گرتۆته‌به‌ر.
کرستیانه پـرۆتستانتهکان هیچ ڕێـگه‌یه‌کی تایبه‌تیان نیـیه و ئه‌وان وه‌های لێـکدهدهنهوه پـیرۆزی ئنجیل له ناوه‌رۆکی پهیامهکانیهتی نه‌ک له ده‌قه نووسراوه‌کانی.
سه‌باره‌ت به ته‌وراتیش، جووه‌کان ده‌ڵێن هه‌رچی نووسراوێـک ناوی خودای له‌سه‌ر بێت و نه‌توانرا به باشی بخوێنرێته‌وه ئه‌وا ده‌بێت بخرێته ژێر زه‌ویـیه‌وه، یاخود بخرێته جهنیزه که ژوورێـکی تایبه‌ته له کنیشت بۆ ئه‌و مه‌به‌سته ته‌رخان ده‌کرێت.
|
<urn:uuid:6321d4dd-8a6d-4f19-a0b4-f01f99fac48c>
|
CC-MAIN-2017-22
|
http://www.dengiamerika.com/a/religious-texts-27feb12-140596283/980538.html
|
2017-05-23T08:52:48Z
|
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2017-22/segments/1495463607593.1/warc/CC-MAIN-20170523083809-20170523103809-00443.warc.gz
|
ckb
| 0.999682 |
Arab
| 20 |
{"ckb_Arab_score": 0.9996817111968994}
|
له‌و ده‌مه‌ی فشـارهكان له واشـنتۆن و به‌غدا زیاتر ده‌بن بۆ كشـانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مریكا له عێراق سه‌رۆكی عێراقی جه‌لال تاڵه‌بانی له له‌نده‌نی پایته‌ختی به‌ریتانیاوه گوتی مانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مریكا له عێراق بۆ سـاڵـێـك یان دوو سـاڵی تر پـێویسـته تا ئه‌و كاته‌ی عێراقیـیه‌كان ده‌توانن به‌رپـرسـیارێتی ئاسایشی وڵاته‌كه‌یان له‌ده‌ست بگرن.
سه‌باره‌ت به‌م مه‌سه‌له‌یه و چه‌ندین مه‌سه‌له‌ی دیكه‌ی په‌یوه‌ست به عێراق هاوكارمان به‌ڵـێن سـاڵح وتووێـژێـكی له‌گه‌ڵ هیوا عوسمان ڕاوێژكاری سه‌رۆكی عێراق بۆ میدیا سـازكردووه.
ده‌توانن گوێـبیـستی ده‌قی وتووێـژه‌كه بن له ڕێـگه‌ی كلـیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیه‌ی سه‌ره‌وه، ماوه‌كه‌ی 6 خوله‌كه.
|
<urn:uuid:5e141a49-84cb-45f5-9857-bb84b48c9b44>
|
CC-MAIN-2017-22
|
http://www.dengiamerika.com/a/a-58-2007-05-13-voa1-89204532/949236.html
|
2017-05-27T15:42:00Z
|
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2017-22/segments/1495463608956.34/warc/CC-MAIN-20170527152350-20170527172350-00350.warc.gz
|
ckb
| 0.944752 |
Arab
| 9 |
{"ckb_Arab_score": 0.9447519183158875, "sdh_Arab_score": 0.05300174653530121}
|
داعشەکانی میسر کە ناوی ویلایەتی سینایان لە خۆیان ناوە، دەڵێن پـیاوێـکی کرواتی سەردەبڕن ئەگەر بێت و لە ماوەی 48 کاژمێردا دەسەڵاتدارانی میسر هەموو ژنانی موسڵمان لە زیندانەکاندا ئازاد نەکەن.
لە چوارشەممەوە لەسەر ئنتەرنێت ڤیدیۆیەک بڵاوکراوەتەوە و تیایدا کەسێـک نیشـان دەدرێت، دەڵێت ناوی تۆمسلاڤ سالۆپێـکە و تەمەنی 30 سـاڵە و لە کۆمپانیایەکی نەوت لە قاهیرە کاری کردووە و لە 22 ی مانگی حەوتەوە لە لایەن داعشەوە دەسـتگیرکراوە.
پـێشتر لە 24 ی مانگی حەوت وەزارەتی دەرەوەی کرواتیا ڕایگەیاند هاوڵاتیـیەکی لە لایەن چەند چەکدارێکەوە لە قاهیرە ڕفێندراوە، ناوی تەواویان ئاشکرا نەکرد و تەنها یەکەم پـیتی ناوی خۆی و پاش ناوەکەیان ڕاگەیاند (ت. س.).
هەر ئەو کاتەش کاربەدەسـتانی ئاسایشی میسر ڕایانگەیاند کەوا بە دوای ناوبراودا دەگەڕێن.
|
<urn:uuid:20754f6c-0979-4227-a902-9f28a252ffd9>
|
CC-MAIN-2017-22
|
http://www.dengiamerika.com/a/isis-egypt/2904243.html
|
2017-05-27T06:09:31Z
|
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2017-22/segments/1495463608870.18/warc/CC-MAIN-20170527055922-20170527075922-00149.warc.gz
|
ckb
| 0.963664 |
Arab
| 12 |
{"ckb_Arab_score": 0.9636643528938293, "sdh_Arab_score": 0.027467217296361923}
|
ڕێوڕەسمی ڕێزگرتن لە تێکۆشەری ڕێگای ئازادی کاک عەبوو کەریمی لە پاریس بەڕێوە چووزایینی: ٠٧-٠٣-٢٠١٧ - هەتاوی: ١٣٩٥/١٢/١٧ - ١٨:٣٦ تاران قه‌باره‌ی فۆنت:
کوردستان میدیا: دەفتەری نوێنەرایەتیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە پاریس، بۆ ڕێزگرتن لە تێکۆشەری ڕێگای ئازادی، کاک عەبوو کەریمی ئەندامی پێشووی ڕێبەریی حیزبی دێموکرات ڕێوڕەسمێکی بەڕێوە برد.
دوانیوەڕۆی ڕۆژی یەکشەممە ڕێکەوتی ١٥ی ڕەشەمەی ١٣٩٥ی هەتاوی، لە پاریس پێتەختی وڵاتی فەڕانسە ڕێوڕەسمێک بۆ ڕێزگرتن لە تێکۆشەری ڕێگای ئازادی کاک عەبوو کەریمی بەڕێوەچوو.
سەرەتای ڕێوڕەسمەکە بە سروودی نەتەوەیی "ئەی ڕەقیب" و ڕاگرتنی خولەکێک بێدەنگی بۆ ڕێزگرتن لە گیانی پاکی شەهیدانی ڕێگای ئازادیی کوردستان دەستی پێ‌کرد.
پاشان خۆسرەو عەبدوڵڵاهی ئەندامی جێگری کۆمیتەی ناوەندی لە دەرەوەی وڵات و نوێنەری حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە فەڕانسە، کورتەیەک لە ژیاننامەی کاک عەبووی بە زمانەکانی کوردی، فەڕانسە و فارسی پێشکەش بە بەشداربووان کرد.
لە درێژەی ئەو بەرنامەیەدا، شیلان عەبدوڵڵاهی بە زمانی فەڕانسوی بەشێک لە ژیاننامەی کاک عەبووی پێشکەش به بەشداربووان کرد.
لە بەشێكی دیکەی ئەو ڕێوڕەسمەدا کورتە فیلمێک لە ژیانی کاک عەبوو کە لە لایەن "شلێر دەرویشی"ەوە ئامادە کرابوو پیشان درا.
لە بەشێكی دیکەی ئەو ڕێوڕەسمەدا کاک شاهۆ حوسێنی نوێنەری حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە دەرەوەی وڵات و ئەندامی کۆمیتەی ناوەندیی حیزبی دێموکرات، باسی لە یاد و بیرەوەرییەکانی کاک عەبوو کرد وئەو خەباتەی ساڵانێکی زۆر لە دژی زوڵم و زۆرییەکانی دیکتاتۆرەکانی تاران کردبووی.
حوسێنی لە قسەکانیدا هاودەردیی خۆی به بنەماڵەی کاک عەبوو، تێکۆشەرانی ڕێگای ئازادی و هەروەها هەموو کەسانێک کە لەگەڵ کاک عەبوو ئاشنایەتیان هەبووە دەربڕێ.
شاهۆ حوسێنی لە قسەکانیدا هەروەها باسی لە چۆنیەتیی ئاشنابوونی لەگەڵ کاک عەبوو و چۆنیەتی پەیوەست بوونی ناوبراو بە ڕیزەکانی حیزبی دێموکراتی کرد.
پاش نوێنەری حیزبی دێموکرات، "عەلی دۆڵەمەڕی" نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە فەڕانسە، لە قسەکانیدا وێڕای سپاس لە بەڕێوەبەرانی ڕێوڕەسمەکە؛ سۆز و ڕێزی خۆی بۆ هەموو تێکۆشەرانی ڕێگای ئازادی و کوردستان بە تایبەت کاک عەبوو کەریمی دەربڕی.
هەروەها "لوعی جاف" نوێنەری یەکیەتیی نیشتمانیی کوردستان له فەڕانسە، وێڕای دەربڕینی هاوخەمیی خۆی سەبارەت بە لە دەستدانی تێکۆشەرێکی ڕێگای ئازادی، سەرەخۆشی لە حیزبی دێموکرات کرد.
دواتر "پەرویز نەویدی" یەکێک لە ئەندامانی ڕێبەریی ڕێکخراوی چریکە فەداییەکانی خەلقی ئێران- لقی کەمینە، و له دۆستانی کۆنی کاک عەبوو، چەند وتەیەکی پێشکەش کرد.
نەویدی لە قسەکانیدا باسی لە تایبەتمەندییە ئەخلاقییەکانی کاک عەبوو، بڕشتی کەلام و هەروەها زانیاری باڵای ناوبراو لە سەر پرسەکان کرد.
ناوبراو باسی لەوەش کرد؛ ئەگەر چی کاک عەبوو کەریمی لە ڕیزەکانی ڕێکخراوی چریکە فەداییەکانی خەلق – کەمینە دابڕا و پەیوەست بە حیزبی دێموکرات بوو، بەڵام هیچکات پێوەندی دۆستانەی ناوبراو لەگەڵ ئەو ڕێکخراوە نەپچڕا.
لەو ڕێوڕەسمەدا خاتوو "ئێران ئەنساری" یەکێک لە ئەندامانی یەکیەتیی چریکە فەداییەکانی خەلق قسەی کرد و وێڕای هاودەردی بۆ خەمی لەدەستدانی مرۆڤێکی تێکۆشەر، چ لە کاتی ئەندامەتی لەو ڕێکخراوەدا و چ لە حیزبی دێموکرات‌دا سەرەخۆشی لە حیزبی دێموکرات کرد.
لە بەشی دووهەمی ئەو ڕێوڕەسمەدا فیلمێک لە ڕێوڕەسمی بە خاکسپاردنی کاک عەبوو کە لە ئاڵمان بەڕێوە چوو بوو، پیشان درا و لە درێژەی ئەو ڕێوڕەسمەدا "مەهین جەزەنی" هاوسەری کۆچکردوو "بیژەن جەزەنی" یەکێک لە سەرانی بەناوبانگی ڕێکخراوی چریکە فەداییەکانی خەلق کە لە سەردەمی شادا کوژرا، باسی لە بیرەوەرییەکانی خۆی لەگەڵ کاک عەبوو کرد.
لەو ڕێوڕەسمەدا "مەهدی سامع" یەكێک لە ئەندامانی ڕێبەریی ڕێکخراوی چریکە فەداییەکانی خەلق و هەروەها "زیا سەدرولئەشرافی" بە نۆبەی خۆیان باسیان لە تایبەتمەندییەکانی کاک عەبوو کرد.
هەروەها کاک "عەلی ئەشرەف مورادی" ئەندامی ڕێبەرایەتی حیزبی دێموکرات و لە دۆستانی نزیکی کاک عەبوو کەریمی جەند وتەیەکی لەو پێوەندییەدا پێشکەش کرد.
مورادی وێڕای هاودەردی لەگەڵ بنەماڵەی کەریمی و بنەماڵەی گەورەتری ناوبراو واتە حیزبی دێموکرات و هەروەها بنەماڵەی سێهەمی ئەو، واتە هەموو ئازادیخوازەکان، باسی تایبەتمەندییە ئەخلاقییەکانی کاک عەبووی کرد.
|
<urn:uuid:e2c081cf-f694-429c-bbc1-265af2812a0b>
|
CC-MAIN-2017-22
|
http://www.kurdistanmedia.com/sorani/dreje/27863
|
2017-05-29T17:14:34Z
|
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2017-22/segments/1495463612502.45/warc/CC-MAIN-20170529165246-20170529185246-00277.warc.gz
|
ckb
| 0.923615 |
Arab
| 8 |
{"ckb_Arab_score": 0.923614501953125, "hac_Arab_score": 0.054293353110551834, "sdh_Arab_score": 0.022096769884228706}
|
وێنە: عەتابەگ
________________________________________________
له‌کوردستانی سه‌ربه‌خۆ، بازاڕی سه‌ربه‌خۆمان هه‌یه. له‌خودموختاری و فدرالێزم و فورمهگرێدراوهکان و هاوپهیمانیهناچارییهکاندا بازاڕی ناوخۆی سه‌ربه‌خۆمان نییه.
له‌رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و له‌و که‌شه‌ی کوردستانی تێدایه، هاوپه‌یمانی فیدراتیڤ له‌هه‌لومه‌رجی ناچاری و له‌هه‌لومه‌رجی لاسه‌نگ بوونی ته‌رازووی هێزه‌کان له‌نێوان و کورد و ده‌سه‌ڵاتی ناوه‌ندی، جا به‌هۆی رووخانی دیکتاتۆری تیرانی ناوه‌ندی به‌یارمه‌تی هێزی نێونه‌ته‌وه‌یی وه‌کوو نموونه‌ی عیراق، یان به‌هه‌ر هۆیه‌کی تره‌وه، له‌لایه‌ن کوردهوهرائهگهیهنرێ سه‌ره‌ڕای پێناخۆشبوونی ده‌سه‌ڵاتی ناوه‌ندی و نه‌ته‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتدار یان سێکت و لایهنهئاینی و جیاوازه‌کانی.
هه‌موومان ئه‌زانین ئه‌گه‌ر له‌عیراق ریفراندۆمێک بکرێ، رهنگهلهسهدا نه‌ود و پێنجی 95%ی عه‌ره‌بی دیموکراتی عیراق، هه‌م دژی فیدڕالێزمن، هه‌م رایان وایهوشهی کوردستان له‌فه‌رهه‌نگ و سه‌ر زمانان بسڕێته‌وه‌و، له‌بری ئه‌و وشه‌ی باکووری عیراق به‌کار ببرێت و کوردیش له‌و باکوورهدهربکرێت (واته‌ئه‌و عه‌ره‌به‌ی تا پێش ئیسلام ته‌نها یه‌ک شتاقی له‌هه‌موو عیراقدا نه‌بوو ئێستهخاکی کوردان به‌و کوردهرهوا نابینێ که‌له‌وه‌ته‌ی دنیا ههیهلهوێ ئه‌ژی). جا فیدڕالیزمێک کهئهمهبناغهکهی بێ پیشانی ئه‌دا، نه‌ک هه‌ر ده‌سه‌ڵاتی ناوه‌ندی به‌غدا به‌ڵکوو دانه‌دانه‌ی عه‌ره‌بی سوننی و شێعه‌ی عیراق چاویان نییهکوردی چاوکراوه‌ی پێ ببینن.
سه‌یر ئهوهیهههقیشیانه! ئینجا هه‌مووشمان ئه‌زانین له‌ئێران و تورکیه‌و سووریهزۆر خراپتریشه. ئه‌و فیدڕالیزمه‌ی له‌عیراق هه‌یه‌و به‌ناچاری هه‌یه؛ به‌ناچاری و، له‌ئه‌نجامی ئه‌وه‌دایه که‌به‌غدا ناتوانێ جارێ به‌ره‌نگاری ببێته‌وه‌و ئه‌وا خهریکههێزی بۆ پێکهوهئهنێ و ئه‌و رێچکه‌یه‌ی حیزبی به‌عسی پیا ڕۆیشت، ئێستهئهوا شاڕێیه‌کی پان و به‌رینه، حێزبی مالیکی به‌رێنموونی ئێران خهریکهپیا ئه‌ڕوات.
• بازاری کوردستان له‌هه‌لوومه‌رجێکی ئاوهادا رێساکانی بازاڕ نایگرێته‌وه‌و بازاڕی فیدڕاڵ سیسته‌مێکی ئابووری نییهلهسهر بناغه‌ی کێبه‌رکێی ئازاد دامه‌زرابێ،
• بازاڕی فیدڕاڵ هه‌ڕه‌شه‌ی له‌سه‌ره، مه‌ترسی له‌سه‌ره، گوشاری ململانێی سه‌رمایه‌ی ناوه‌ندی له‌سه‌ره،
• بازاڕی فیدڕاڵ، بهگوێرهیناوهند وناوچه‌ی فیدڕاڵ و باشوور، ریسا و قانوون به‌شێوه‌ی یه‌کسان به‌سه‌ریدا جێبه‌جێ نه‌کراوه.
له‌کوردستان فیدڕالیزم هه‌یه‌له‌ناو شێعه‌و سوننی‌دا نییه، دامهزراوهئابوورییهکانی ناوه‌ند، وه‌کوو تڕاست و کارتێله‌کان ئهکهونهسهروو ئه‌و قانوونهوهکهئهبێ به‌یه‌کسانی جێبه‌جێ بکرێ و که‌وابوو دوو جۆر رێسا و قانوون هه‌یه،
فیدرالیزم و قانوونی فیدراڵی ههیهلهناوچهیهک و
فیدرالیزم و قانوونی فیدراڵی نییهلهناوچهیهکیتر
واتهبازاڕی فیدڕاڵ ناتوانێ ده‌سته‌به‌ری متمانه بکات، کهمتمانهلهبازاڕێکدا نه‌بێ له‌به‌ر ئه‌وه‌ی مه‌ترسی ده‌ستدرێژی کردنی له‌سه‌ره‌و له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ناتوانێ سه‌ربه‌ستی و سه‌روه‌ری خۆی له‌چوارچێوه‌ی خۆیدا بسه‌لمێنێ، تێچووی مامه‌ڵه‌کان و په‌یمانه‌کان ئهچێتهسهرهوهو کاتێکهمتمانهنییه، سه‌رمایه‌گوزار و ئینترپرێنۆر و تهگبیرکاران ئاماده‌نین متمانهبهو بازاڕهبکهن بۆ خستنه‌گه‌ڕی سه‌رمایه.
یه‌که‌و دامه‌زراوه‌کانی بازاڕی فیدڕاڵ له‌پڕۆسه‌ی په‌ره‌سه‌ندنی ئابوری‌دا هێزی گه‌شه‌کردنی به‌هێز و خێرای نییه، سه‌باره‌ت به‌بوونی رێگری نه‌یار له‌ناوه‌ند ناتوانێ سنووری مامهڵهئابووری و بازرگانیه‌کان تێپه‌ڕێنێت بۆ پسپۆڕێتی و زیادکردن و به‌رهه‌می راسته‌قینه‌و داهێنان.
ئهمهروخساری ئه‌و رۆژهڤهیهکهههموو لایه‌نێک بۆیان ههیهلهروانگهی خۆیان و له‌به‌رژه‌وه‌ندی ئایدیۆلۆژیکی خۆیانهوهبڕواننهراستیهکهی و هه‌ڵوه‌سته‌ی له‌سه‌ر بکه‌ن و هڵوێستی لێ‌بگرن. لێرهدایهکهبۆمان ده‌رئه‌که‌وێ فیدڕالیزم به‌رژه‌وه‌ندی هیچ لایه‌نێکی ڕاست و و شۆقێنی و فاڵانژ و چه‌پ و بانچه‌پ و دیموکرات و لیێڕاڵ و پارێزگارخوازی کوردستان دابین ناکات، به‌و جۆره‌ی که‌سه‌ربه‌خۆیی ئه‌یکا:
راست - بورژوازی ده‌سه‌ڵاتدار له‌کوردستانی سه‌ربه‌خۆ، خۆی به‌پارێزه‌ری کیانی سه‌ربه‌خۆی کوردستان ئه‌زانی، توند و تۆڵکردنی سنووربه‌ندی سنووره‌کان و پاراستنی له‌ده‌ستدرێژی بێگانه به‌ئه‌رکی خۆی ئه‌زانێ، چونکهبورژوازی بازاری سه‌ربه‌ستی چه‌قبه‌ستوو دائه‌مه‌زرێنێ بۆ خۆی و له‌به‌رژه‌وه‌ندی خۆی و قازانج و ده‌سه‌ڵاتی خۆی. هه‌ر جۆرهدهستدرێژی کردن بۆ که‌وشه‌ن و بوونی کیان و بازاڕی کوردستان، مه‌ترسی راسته‌وخۆی له‌سه‌ر ده‌سه‌ڵاتی ئه‌وان هه‌یه. لهفیدڕالیزمدا سه‌رده‌ست نییه،کهئهیهوێ سه‌رده‌ست بێ .
زۆر گرنگه‌ئه‌و خاڵهلهبیر نه‌که‌ین کهبورژوازی له‌چوارچێوه‌ی فیدڕاتیڤدا هێشتاش دڕدۆنگی و ڕاڕایی ئه‌وه‌ی تیا هه‌یه له‌هه‌لومه‌رجی گوشار و پاڵه‌په‌ستۆی به‌رتیل و ته‌ماحدا له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاتی ناوه‌ندی رێک بکه‌وێ به‌ره‌و ملکه‌چی ستڕاتژیک، به‌ڵام هه‌مان بورژوازی کوردی خاوه‌نی بازاری چه‌قبه‌ستووی ناوه‌ندی ئه‌و مه‌ترسیه‌ی لێناکرێ، چونکهیان ههیهیان نییه. (هه‌رچه‌ند نموونه‌ی میژووییمان ههیهکهبورژوازی فهڕانسهئامادهیهئاڵمان بێت و وڵاته‌که‌ی داگیر بکات نه‌ک چه‌پ ده‌سه‌ڵات و سه‌روه‌ری خۆی بچه‌سپێنێ.
نموونه‌ی وه‌ها له‌لایه‌ک زۆر ده‌گمه‌نه‌و له‌لایه‌کیش داگیرکه‌ری ده‌ره‌کی ناتوانێ بۆ درێژخایه‌ن بمێنێته‌وه.) که‌وابوو ئه‌بێ به‌هه‌موو جۆرێک سه‌ربه‌خۆیی خۆی بپارێزێت. هاوپه‌یمانی دۆستایه‌تی تاکتیکی له‌گه‌ڵ دوژمنی دوژمنه‌که‌ی ئه‌به‌سێ، به‌ڵام له‌روانگه‌ی ستراتیڕییهوهناچارهکهوشهنهکهی و کیانه‌که‌ی بپارێزێ.
چه‌پ - لهفیدڕالیزمدا، چه‌پ له‌به‌رامبه‌ر ئامانجێکی راسته‌وخۆی مه‌یدانێکی راسته‌وخۆی خه‌باتدا نییه‌و تووشی جۆرێک دلێما و دوو هه‌ڵوێستی بووه‌و ئهمهجۆرێک ناکۆکی ئایدیۆلۆژیکی له‌ناو هێز و رێکخراوهچهپهکاندا دروست کردووه‌و نازانن چ هه‌ڵوێستێک وه‌ربگرن و له‌ئه‌نجامدا هیچ ده‌ره‌تانێکیان بۆ نامێتهوهکهنهجارێک و نه‌دوو جار تووشی جیابوونه‌وه‌و پارچه‌پارچه‌بوون ئه‌بن.
لایه‌نێک ئێرانچێتی ئه‌کا و هه‌قیه‌تی، لایه‌نێک کوردستانیه‌و هه‌قیه‌تی! بوونی بازاڕی یه‌کده‌ستی سه‌ربه‌خۆ رێگهلهو دوو ههڵوێستیهئهگرێ، مه‌یدانێکی فراوانی هێتم به‌ندیکراوی راسته‌وخۆی خاوه‌ن ناکۆکی و دژایه‌تیه، رێگهبهلاوازبوون و به‌فێڕۆدانی هێزه‌کانی مه‌یدانی خه‌بات و پارچه‌بوونیان نادات.
میانه - لهفیدڕالیزمدا، هێزه‌کانی ورده‌بورژوای ناونجی له‌پله‌ی سێ و چوار و پێنجی گرنگی و ده‌وربینین دان و له‌کوردستانی سه‌ربه‌خۆدا ئه‌بن به‌هیزی دووه‌م و خاوه‌ن گرنگیه‌کی تایبه‌تی کهقورساییان له‌هاوپه‌یمانی له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانه‌کانیان لاسه‌نگیه‌کی به‌رچاو دروست ئه‌کا...
بازاڕ، سیسته‌مێکی ئابوورییهلهسهر بناغه‌ی کێبه‌رکێ دائه‌مه‌زرێ و ریسای یه‌کسان ئه‌یگرێته‌وه‌و متمانهئهڕهخسێنێ و له‌سه‌ر بناغه‌ی دامه‌زراندنی یه‌که‌کانی به‌ره‌و پسپۆڕی و به‌رهه‌م و داهێنان ئه‌ڕوا و به‌یارمه‌تی رێسا و نه‌ریت ئهبێتهدینهمۆی بزوێنه‌ری بناغه‌ی کۆمه‌ڵ و ئابووری و ته‌نها له‌کوردستانی سه‌ربه‌خۆدا لوانی له‌دایکبوونی هه‌یه.
|
<urn:uuid:8e6b418f-5558-4be4-98b0-7dfdb5b3b207>
|
CC-MAIN-2017-22
|
http://www.serbexo.com/item_detail.php?id=1785
|
2017-05-25T22:03:48Z
|
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2017-22/segments/1495463608617.6/warc/CC-MAIN-20170525214603-20170525234603-00157.warc.gz
|
ckb
| 0.991185 |
Arab
| 10 |
{"ckb_Arab_score": 0.9911850690841675}
|
دوابه‌دوای ئه‌و ڕه‌وشه ئاڵۆزه‌ی که وڵاتی سوریای تێـکه‌وتووه، ژماره‌یه‌ک خێزانی سوری له ڕێـگه‌ی خاڵی سـنووری ڕه‌بیعه‌ی ڕۆژئاوای شـاری موسڵه‌وه بۆ ناو خاکی عێراق هاتوون.
هه‌تاکو ئێسـتا ژماره‌ی ئه‌و خێزانه هه‌ڵاتووانه‌ی هاتوونه‌ته ناو خاکی عێراق نه‌زانراوه، به‌ڵام کاربه‌ده‌سـتانی پاسه‌وانانی سـنوور له ده‌روازه‌ی ڕه‌بیعه ڕایده‌گه‌یه‌نن که‌وا ژماره‌یه‌ک خێزانی سـوری له چه‌ند ڕۆژی ڕابردوو گه‌یشـتوونه‌ته ناو خاکی عێراق. بێجگه له‌مه‌ش ماوه‌یه‌که هه‌ر به‌هۆی ئه‌و بارگرژیـیهی سوریا ئاواره عێراقیـیه‌کانیش له سوریاوه ده‌گه‌ڕێنه‌وه سه‌ر زێدی خۆیان.
وه‌زاره‌تی کۆچ و کۆچبه‌رانی عێراقی لیژنه‌یه‌کی فریاگوزاری بۆ ئه‌م مه‌به‌سته پـێـکهێناوه تاوه‌کو پـێشـوازی له ئاواره عێراقیـیه‌کان بکات.
دیندار دۆسـکی وه‌زیری کۆچ و کۆچبه‌رانی عێراقی بۆ به‌شـی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا له‌و باره‌یه‌وه ده‌ڵێت ئێمه وه‌ک وه‌زاره‌تی کۆچ و کۆچبه‌ران له‌گه‌ڵ هه‌ردوو وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه و ناوخۆ و هه‌روه‌ها له‌گه‌ڵ کۆمسیۆنی په‌نابه‌رانی سه‌ر به نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان (UNHCR) و مانگی سووری عێراقی شانه‌یه‌کی تهنگهتاویـمان دروسـتکردووه بۆ پـێشـوازیکردن له‌و خێزانه عێراقیـیانه‌ی که ده‌یانه‌وێت له سوریاوه بگه‌ڕێنه‌وه بۆ عێراق.
له لایه‌کی دیکه‌وه فه‌لاح ئه‌یوب سه‌رۆکی لقی موسڵی کۆمه‌ڵه‌ی مانگی سووری عێراقی به ده‌نگی ئه‌مه‌ریکای گوت کۆمیته‌یه‌کمان پـێـکهێناوه بۆ پـێشـوازیکردن له‌و ئاواره سوریانه‌ی که ده‌یانه‌وێت بێنه ناو خاکی عێراق. ده‌ڵێت ئێمه وه‌ک کۆمه‌ڵه‌یه‌کی مرۆیی ڕه‌زامه‌ندی پارێزگای موسڵمان وه‌رگرتووه و پارچه زهویـیهکیشـمان ته‌رخان کردووه له ڕێگه‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری ناحیـیه‌ی ڕه‌بیعه و هه‌روه‌ها سه‌رجه‌م پـێداویسـتیشمان له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ک کارمه‌ند له ئاماده‌باشیدان بۆ پـێشـوازیکردن له‌و خێزانانه‌ی که به‌هۆی ڕووداوه‌کانی سوریا ده‌یانه‌وێت بێنه ناو خاکی عێراق و ئاواره بـبن.
فه‌لاح ئه‌یوب ده‌شڵێت ئه‌و که‌مپه‌ی که له ئێسـتادا سه‌رقاڵی دروسـتکردنین توانای پـێشـوازیکردنی له 700 خێزان هه‌یه و له ئاینده‌شـدا ئه‌گه‌ر بینیمان ژماره‌ی ئاواره‌بووه‌کان زیاتر بوو ئه‌وا ڕووبه‌ری که‌مپه‌که‌مان فراوانتر ده‌که‌ین بۆ زیاتر پـێشـوازیکردن و یارمه‌تیدانی ئه‌و ئاواره سوریـیانه‌ی که دێنه ناو خاکی عێراق.
شـایانی باسه له ماوه‌ی چه‌ند سـاڵی ڕابردوو به تایبه‌تیش له سـاڵانی 2006 هه‌تا 2008 به‌هۆی کرده‌وه تێرۆریسـتیـیه‌کانی ناو خاکی عێراق ژماره‌یه‌کی ئێجگار زۆری خێزانی عێراقی ئاواره‌ی سوریا بوون، به‌ڵام ئێستا به پـێچه‌وانه بارودۆخی سیاسی و ئاسایشی له سوریا ئه‌وه‌نده ئاڵۆز بووه که نه‌ک ته‌نها ئاواره عێراقیـیه‌کان ده‌گه‌ڕێنه‌وه، به‌ڵـکو ژماره‌یه‌ک له خێزانی سوریش نیازیان وایه ئاواره‌ی خاکی عێراق بـبن.
وه‌کو به‌رپـرسی کۆمه‌ڵه‌ی عێراقی مانگی سووریش گوتی به‌پـێی زانیاریـیه‌کان چاوهڕواندهکرێت له ماوه‌ی ڕۆژانی داهاتوو ژماره‌یه‌کی زۆری هاوڵاتیانی سوریا له ڕێـگه‌ی ده‌روازه‌ی ڕه‌بیعه و ئه‌نبار و ڕهمادیـیهوه ئاواره‌ی ناو خاکی عێراق بـبن.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی ڕاپـۆرته‌كه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 3:33 خوله‌كه.
|
<urn:uuid:39e18b02-f866-45ae-bd3f-0ef67f4a6a0d>
|
CC-MAIN-2017-22
|
http://www.dengiamerika.com/a/amir-goran-24jul11-126082658/972320.html
|
2017-05-28T06:51:53Z
|
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2017-22/segments/1495463609605.31/warc/CC-MAIN-20170528062748-20170528082748-00416.warc.gz
|
ckb
| 0.988608 |
Arab
| 8 |
{"ckb_Arab_score": 0.9886078834533691, "sdh_Arab_score": 0.010189785622060299}
|
ئەندامێکی دێرینی حیزبی دێموکرات ماڵئاوایی لە ژیان کردزایینی: ٠٨-٠١-٢٠١٧ - هەتاوی: ١٣٩٥/١٠/١٩ - ١٣:١٦ تاران قه‌باره‌ی فۆنت:
کوردستان میدیا: ئەندامێکی دێرینی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئیران لە کەمپی باریکە کۆچی دوایی کرد.
بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی کوردستان میدیا، ڕۆژی شەممە ڕێکەوتی ١٧ی بەفرانباری ١٣٩٥ی هەتاوی، کاک "محەممەد محەممەدی" کوڕی "ئەحمەد" خەڵکی ناوچەی سەلاسی باوەجانی لە تەمەنی ٧٥ ساڵیدا بە هۆی نەخۆشی لە کەمپی باریکە لە کوردستانی باشوور ماڵئاوایی لە ژیان کرد.
کاک محەممەد ساڵی ١٣٢٤ی هەتاوی لە ناوچەی سەلاسی باوەجانی لە دایک بوو و لە ساڵی ١٣٦٦ی هەتاویدا بوو بە ئەندامی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران.
ناوبراو کەسێکی دڵسۆز و وەفادار بە ڕێبازی حیزبی دێموکرات بوو و تا دوایین ساتەکانی ژیانی وەفادار بەو ڕێبازە مایەوە.
تەرمی کاک محەممەد لە نێو ئاپۆرای خەڵکی ناوچەکەدا بە خاک سپێردرا.
حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران پرسه و سه‌ره‌خۆشیی خۆی له بنه‌ماڵه و خزم و که‌سوکاری ناوبراو ده‌کات و خۆی به شه‌ریکی خه‌میان ده‌زانێت.
|
<urn:uuid:b66f44f6-8e89-4f91-ae53-3140af3c8e79>
|
CC-MAIN-2017-22
|
http://www.kurdistanmedia.com/sorani/dreje/27086
|
2017-05-25T03:22:53Z
|
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2017-22/segments/1495463607963.70/warc/CC-MAIN-20170525025250-20170525045250-00638.warc.gz
|
ckb
| 0.956698 |
Arab
| 10 |
{"ckb_Arab_score": 0.9566983580589294, "hac_Arab_score": 0.03209643438458443, "sdh_Arab_score": 0.011149844154715538}
|
نەوشیروان مستەفا کۆچی دوایی کرد
ئەمڕۆ بەیانی نەوشیروان مستەفا ڕێکخەری گشتیی بزوتنەوەی گۆڕان لە سلێمانی بەهۆی نەخۆشیەوە لە تەمەنی 73 ساڵیدا کۆچی دوایی کرد.
نەوشیروان مستەفا کە لە ساڵی 2009وە بۆ ھەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان، لیستی گۆڕانی دروست کرد و لەوساوە بەرپرسی یەکەمی بزوتنەوەی گۆڕان بوو، پێشتر تا ساڵی 2006 جێگری سکرتێری گشتیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بووە.
ساڵی 1944 لە بەرخانەقای سلێمانی لەدایک بووە، لە ساڵانی شەستەکان دەستی داوەتە کاری سیاسی وماسته ری خۆی لەساڵی ١٩٦٧ لە لقی زانستی سیاسی لە زانکۆی بەغدا وەرگرتووە . لەساڵی ١٩٦٧ هاورێ لەگەڵ جەلال تالەبانی یەکێتی نیشتمانی کوردستانیان دامەزراندوە. نەوشیروان مۆستەفا لە ساڵی ٢٠٠٦ بۆ دەربڕینی ئەوەی وەک گەندەڵی لە حێزب ناوی لێبردووە ، لە یەکێتی جیا بوه وه و بزووتنه وه ی گۆڕانی دامەزراند .
لە مانگی ئاداری رابردوودا خاتو شوعلەی هاوسەری نەوشیروان مستەفا کۆچی دوایی کرد، بەڵام بە هۆی نەخۆشیەکەیەوە نەیتوانی لە گەشتی چارەسەریەکەی لە بەریتانیا بگەڕێتەوە. نەوشیرەوان مۆستەفا باوکی دوو کوڕ و کچێکە بە ناوەکانی نما، چیا، چرا.
|
<urn:uuid:1e7ddf64-1f77-4ac5-9a02-3952b1adcd73>
|
CC-MAIN-2017-22
|
http://kurdish.sahartv.ir/news/%DA%A9%D9%88%D8%B1%D8%AF%D8%B3%D8%AA%D8%A7%D9%86%DB%8C_%D8%B9%DB%8E%D8%B1%D8%A7%D9%82-i291690
|
2017-05-28T14:56:20Z
|
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2017-22/segments/1495463609837.56/warc/CC-MAIN-20170528141209-20170528161209-00459.warc.gz
|
ckb
| 0.942107 |
Arab
| 6 |
{"ckb_Arab_score": 0.9421071410179138, "sdh_Arab_score": 0.04639345407485962, "hac_Arab_score": 0.011511092074215412}
|
له‌وه ده‌چێت هه‌وڵه‌كانی ڕۆژی پـێنجشه‌ممه بۆ پـێـكهێنانی حكومه‌تی نوێی عێراق
شـكستی هێنابێت، كاتێ پلانی ڕاگه‌یاندنی كاتی دانیشتنی داهاتووی په‌رله‌مانی نوێی عێراقی هه‌ڵوه‌شـایه‌وه.
ڕاپـۆرته نوێـیه‌كان له به‌غداوه وا ڕاده‌گه‌ینێت كه ڕێبه‌رانی شیعه له دژی ئه‌وه‌ن په‌رله‌مانی عێراق هه‌فته‌ی ئاینده كۆبـبێـته‌وه. ڕێبه‌رانی سونه و كورد خوازیاربوون ئه‌نجومه‌نی نیشـتیمانی كه ژماره‌یان 275 ئه‌ندامه كۆبـبێـته‌وه به‌ڵكو بتوانن چاره‌نوسی ئیبراهیم ئه‌لجه‌عفه‌ری ده‌ستنیشـان بكه‌ن.
شایه‌نی باسه جه‌عفه‌ری ڕه‌تی كرده‌وه ده‌ستبه‌رداری پـۆسـته‌كه‌ی بێت، هه‌رچه‌نده داوای زۆری لێـكراوه له لایه‌ن ڕۆژئاوا و هه‌روه‌ها له نێو هاوبه‌ندی شیعه‌شدا.
هه‌ندێ له سیاسه‌تمه‌داره‌كانی شیعه ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن كه له‌وانه‌یه په‌نابه‌رن بۆ ڕێبه‌ری گه‌وره‌ی شیعه‌كان ئایه‌توڵـڵا عه‌لی سیستانی تا بڕیار بده‌ن چی بكه‌ن.
|
<urn:uuid:4ae32ddc-771d-4c80-92e6-9f0a8489ee4e>
|
CC-MAIN-2017-22
|
http://www.dengiamerika.com/a/a-58-2006-04-07-voa3-89183862/946113.html
|
2017-05-23T16:57:17Z
|
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2017-22/segments/1495463607648.39/warc/CC-MAIN-20170523163634-20170523183634-00086.warc.gz
|
ckb
| 0.993001 |
Arab
| 10 |
{"ckb_Arab_score": 0.993000864982605}
|
ساڵی رابردوو ٨ پیاو لە لایەن ژنەکانیانەوە کوژراون
یەکێتی پیاوانی کوردستان ئاماری توندوتیژی ساڵی ٢٠١٦ی راگەیاند و بە پێی ئەو راگەیەنداراوەش لە ساڵی رابردوودا ٨ پیاو لە لایەن ژنەکانیانەوە کوژراون ٧٠ پیاوی دیکەش خۆیان کوشتووە.
بورهان عەلی، سکرتێری گشتی رێکخراوی پیاوانی کوردستان لە سەرەتای قسەکانیدا رایگەیاند کە ئاماری توندوتیژی دژی پیاوان لە ساڵی رابردوودا دڵخۆشکەر نین و ژمارەکان روویان لە هەڵکشان کردووە بە جۆرێک لە ساڵی ٢٠١٥دا ژمارەی ئەو پیاوانەی خۆیان کوشتووە ٦١ پیاو بوون و لە ساڵی ٢٠١٦دا ئەو ژمارەیە بەرزبووەتەوە بۆ ٧٠ پیاو.
بە پێی ئامارەکەی یەکێتی پیاوانی کوردستان لە ساڵی رابردوودا ١٣ کەیسی توندوتیژی دژی پیاوان تۆمارکراوە و ٥٦ کەیسی ناپاکی هاوسەرگیری و ٣٦ کەیسی دەرکردنی پیاوانی بەتەمەن لە ماڵەکانیان تۆمارکراوە.
بورهان عەلی لە راگەیەندراوەکەدا رایگەیاند کە ٢٣١ کەیسی دەستبەسەرداگرتنی منداڵ و ٤٨ کەیسی فشاری دەرونی و سێکسی تۆمارکراوە و، هۆکاری ئەم توند و تیژییانەشی بۆ قەیرانی دارایی و ناسەقامگیری ئابووری دۆخی سیاسی و ئابووری وڵات گەڕاندەوە.
|
<urn:uuid:d09f308f-7bfc-4725-a0ba-04933428367d>
|
CC-MAIN-2017-22
|
http://yallairaq.com/ku/%D9%87%DB%95%D9%88%D8%A7%DA%B5/%D8%B3%D8%A7%DA%B5%DB%8C-%D8%B1%D8%A7%D8%A8%D8%B1%D8%AF%D9%88%D9%88-%D9%A8-%D9%BE%DB%8C%D8%A7%D9%88-%D9%84%DB%95-%D9%84%D8%A7%DB%8C%DB%95%D9%86-%DA%98%D9%86%DB%95%DA%A9%D8%A7%D9%86%DB%8C%D8%A7%D9%86/
|
2017-05-23T17:09:45Z
|
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2017-22/segments/1495463607648.39/warc/CC-MAIN-20170523163634-20170523183634-00086.warc.gz
|
ckb
| 0.746494 |
Arab
| 11 |
{"ckb_Arab_score": 0.7464940547943115, "sdh_Arab_score": 0.21813902258872986, "hac_Arab_score": 0.03510954603552818}
|
په‌رله‌مانی عێراق ڕێـكه‌وتنـنامه ئاسایشیـیه‌كه‌ی په‌سه‌ندكرد، ئه‌وه‌ی تا كۆتایی سـاڵی 2011 ڕێ به مانه‌وه‌ی هێزه‌كانی وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا له عێراق ده‌دات.
ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه و له ده‌نگدانێـكدا كه به ده‌ست به‌رزكردنه‌وه ئه‌نجامدرا به زۆرینه‌ی ده‌نگ ڕێـكه‌وتنـنامه‌كه په‌سه‌ندكرا. ده‌نگدانه‌كه پاش ئه‌وه هات كه ڕێـبه‌رانی شیعه‌ی ناو په‌رله‌مان توانیان لایه‌نه سـوننه‌كان قایل بكه‌ن به‌وه‌ی پـشـتیوانی له ڕێـكه‌وتنـنامه‌كه بكه‌ن به‌رامبه‌ر به كۆمه‌ڵێـك چاكسـازی سـیاسی كه له لایه‌ن سوننه‌كانه‌وه داواكراوه.
ئێسـتا ده‌بێت ئه‌و ڕێكهوتنـنامه ئاسایشیـیه‌ی نێوان ئه‌مریكا و عێراق به‌ر له‌وه‌ی كاری پـێـبكرێت له لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی سه‌رۆكایه‌تی عێراقه‌وه كه له سێ ئه‌ندام پـێـكهاتووه په‌سه‌ندبكرێت.
ئه‌م ڕێـكه‌وتنـنامه‌یه شوێنی ئه‌و بڕیاره‌ی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان ده‌گرێته‌وه ئه‌وه‌ی تا 31 ی مانگی دوانزه‌ی ئه‌مسـاڵ ڕێـگه به مانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مریكا له عێراق ده‌دات.
ڕێـكه‌وتنـنامه‌كه داوا ده‌كات وه‌ك هه‌نگاوی سه‌ره‌تایی به‌ر له 30 ی مانگی شه‌ش هێزه‌كانی ئه‌مریكا له شـاره‌كانی عێراقدا بكشـێنه‌وه. هه‌روه‌ها ڕێ به چاودێریـیه‌كی توندی عێراقیـیه‌كان ده‌دات بۆ هێزه‌كانی ئه‌مریكا له وڵاته‌كه‌یاندا.
سه‌باره‌ت به چۆنێتی په‌سه‌ندكردنی ڕێـكاوتنـنامهكه له په‌رله‌مانی عێراق په‌یامنێری ده‌نگی ئه‌مریكا گۆران ته‌وفیق له به‌غداوه ڕاسـته‌وخۆ ڕاپـۆرتی ناردووه، ده‌توانن گوێبیسـتی بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیه‌ی سه‌ره‌وه، ماوه‌كه‌ی 1:55 خوله‌كه.
|
<urn:uuid:f8277a5e-b49a-4ef3-affc-d7e568acce2c>
|
CC-MAIN-2017-22
|
http://www.dengiamerika.com/a/a-58-2008-11-27-voa1-89211872/950808.html
|
2017-05-27T23:08:39Z
|
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2017-22/segments/1495463609305.10/warc/CC-MAIN-20170527225634-20170528005634-00501.warc.gz
|
ckb
| 0.987332 |
Arab
| 9 |
{"ckb_Arab_score": 0.9873324036598206, "sdh_Arab_score": 0.01200389675796032}
|
جەماعەتی دیوەخان!
ئاغای دیوەخان!
گزیر و مزیر و باب نۆکەر و نۆکەری بەرهەیوان و پشت دەرگا و دەوروبەری دیوەخان!
میرزای ئاوایی!
مەلا هەرمانی پێشنوێژی گوندەکەمان!
خەڵکی بەشەڕەفی ئاوەدانی!
ئەوانەی جارێک رێتان کەوتووەتە دیوەخان و لە خزمەت ئاغا و جەماعەتی دیوەخاندا چۆکتان داداوە و شەکرتان شکاندووە!
بیست و چوار کەس. بیست و چوار ژن و پیاوی بەسەر و سیما هەموویان ئەدیب و سیاسەت مەدار و رۆشەنبیر داوای هاوڕێیەتیان لە فەیسبووکی "چەتۆی فەیسبووک"دا رەت کردووەتەوە و بە بەڕێوەبەرایەتیی فەیسبووکیان گوتووە نامناسن.
کاک نا فەیسبووکیش بە قسەیانی کردووە و بۆماوەی ١٤ رۆژ خستوومیەتە لیستی رەشەوە. ئاخر بڵێ بابە من حیزبووڵڵای لوبنانم. کۆماری ئیسلامیی ئێرانم، رێکخراوی ئەلقاعیدەم، بۆ خستووتانمە لیستی رەشەوە؟
|
<urn:uuid:acbea3a2-375a-4c03-9f7b-94c6efa1df14>
|
CC-MAIN-2017-22
|
http://diwexan.org/2013/07/25/%D8%B1%D8%A7%DA%AF%DB%95%DB%8C%DB%95%D9%86%D8%B1%D8%A7%D9%88%DB%8E%DA%A9%DB%8C-%DA%AF%D8%B1%DB%8C%D9%86%DA%AF-%D9%84%DB%95-%DA%86%DB%95%D8%AA%DB%86%DB%8C-%D9%81%DB%95%DB%8C%D8%B3%D8%A8%D9%88%D9%88/
|
2017-05-23T06:57:00Z
|
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2017-22/segments/1495463607591.53/warc/CC-MAIN-20170523064440-20170523084440-00345.warc.gz
|
ckb
| 0.878477 |
Arab
| 1 |
{"ckb_Arab_score": 0.8784772157669067, "hac_Arab_score": 0.06784631311893463, "sdh_Arab_score": 0.05361493304371834}
|
January 1, 2009
1.
بەیانی زوو لە ماڵی پەری هاتمە دەر. ستۆکهۆلمم کە بە جێ هێشت، هێشتا سارد بوو و تاریک. پێنجی و نیوی ئێوارێ کە گەیشتمە بەر، هێشتا خۆر بوو و ڕووناک! لە دەرگای فرۆکەخانە کە هاتمە دەر، بانگی ئێوارێ دەستی پێ کرد و هەنگاوەکانی من شل بوونەوە. من، بێ دینترین گیانلەبەری بە ئیمان، دەنگی بانگ کە دەبیستم دڵم پڕ دەبێت. هەزار بیری دوور و کۆن یەک جێ سەر هەڵدەدەن. پڕ دەبم لە بۆنی دایکم. لە سرتە سرتی سەر بەڕمالەکەی، بەیانیانی زوو. پڕ دەبم لە هەستی ئێوارانی ڕەمەزان کە عەشیرە چوارکەسییەکەمان لە دەوری یەک کۆدەبووینەوە... خۆزگە زیندووکان زۆرتر قەدەری یەکتریان دەزانی!
2.
ئێستا ئیتر دڵنیام ئەو سەفەرانە کەم تا زۆر، بۆشاییەک پڕدەکەنەوە. بۆشایی دووری و دووربوون. ئەو شارانەی، بە هەموو نامۆییەکانیانەوە، لە پڕ بە شێوەیەک خەیاڵێکی خەوتووی خۆڵاویت تێدا زیندوو دەکەنەوە. نەرمە بارانەکەی سەر لە بەیانی دەمباتەوە بەهاری ساڵێکی دووری شارە جوانەکەم سنه. هەر ئەوەش بەس بوو دەیان بیری جوانم بێتەوە بیر و بزەم بێتە سەر لێو. هەر دەڕۆم و سەر بە هەموو کەلێن وقوژبنەکانی شار دادەکەم وبیردەکەمەوە لە کەیەوە وا دەستەمۆی نامۆیی بووم کە هەنگاوەکانم هیچ هەست بە غەریبی دەگەڵ شەقامەکانی ئەو شارە ناکەن؟
3.
دەڵێ ئەم شەقامە "شانزە لیزەی ئێمەیە". دەڵێ ئێواران پڕ دەبێت لە کچ و کوڕی عاشق کە لێرەو لەوێ سەر بە سەری یەکەوە دەنێن. من شانزە لیزەم نەدیوە و نازانم کچ و کوڕی عاشق لە پاریس چۆن دڵداری دەکەن، بەڵام ئێوارەیەک، دەیان کچ و کوڕی گەنجم دی، دەست لە ناو دەست، بێ ترس لە مۆڕەی خەڵکی شار، شان بە شان دەڕۆیشتن. سەیرە! ئێستاش دوایی ئەو هەموو ساڵە دوورییە، کە له وڵاتێکی بە ڕوالەت "ئیسلامی" ژن بێ پچکە و ڕووبەند دەبینم دەترسم. قاقای پێکەنینی کچێک کە دەبیستم دەترسم. کەمێکم کات پێویستە وەبیرم بێتەوە ئێرە "ئەوێ" نییه! دوایی بیر لە سێزدە چواردە ساڵییەکانی خۆمان دەکەمەوە و تەزێک لە سنگما دەگەڕێت. دەکەومەوە بیری هەموو ئەو بزانەی کەوتنە بەر تیخی "عەیبە وعار"، هەموو ئەو دڵدارییانەی نەکران، هەموو ئەو دڵەکوتانەی جوانە مەرگ بوون، هەموو ئەو "خۆزگەو بریا" جوانانەی لە بارچوون ...
4.
ناو گوزەرە تەنگ و تاریکەکانی دەمخاتەوە بیری شارە جوانەکەم مەهاباد. له‌وێ که بۆم نه‌بوو لێرە به‌ڵام هەموو ڕۆژێ لە ناو ئەو گوزەرانەدا دەگەڕێم. بۆن لە گولباخە وشکەکان دەکەم، گوێم بۆ قسەی دووکاندارەکان ڕادەگرم و هیچیان لێ ناکڕم و تێدەپەڕم. چاو لە گوارەکان دەکەم. بیر دەکەمەوە کەس هەیە بە قەد من عاشقە گوارێ بێت؟ گوارەکان یەک بە یەک تاقی دەکەمەوە، لە ناو ئاوێنەیەکی خۆڵاوی چاو لە خۆم دەکەم و مات دەبم بزانم دەتوانم لە ناو هات وا هەرای ئەو هەموو خەڵکەدا، دەنگی خرینگەی گوارەکان ببیستم ، گوێ بۆ "پێداههڵگوتنەکانی" کابرای دووکانداریش ڕادەگرم و دیسان هیچ ناکڕم و دەڕۆم. دەزانم نابێ هیچ لە خۆم بارکەم. یەک دوو ڕۆژی دی دەچمە شارێکی تر.
5.
لە ناو شەقامێکی باریکی شار، مزگەوتێک و کلیسەیەک ڕووبەڕووی یەک سازکراون. بیردکەمەوە چ دەبوو مرۆڤەکانیش توانیبایان سەرەڕایی یەک نەبوونی بیروباوەڕەکانیان بە تەباوڕەبایی دەگەل یەک ژیابان. لێرەش سنووری نێوان دارا و نەدار زەقن. لە شەقامێکی ناوڕاست شار، دەیان ژن بە منداڵی مەلۆتکەکراو، بەڕیز دانیشتوون و سوواڵ دەکەن. کوڕی منداڵ و گەنج، لە شارۆچکە و گوندەکانەوە، بە هیوای ژیانێکی باشتر، لە ناوگوزەر و چێشتخانە بچووکەکانی ناو گوزەر خەریکی کارن. لێرەش بێ‌کاری بێداد دەکات و بێ کارەکان، ژن و پیاو، بەیانیان زوو، لە چەند مەیدانی شار کۆدەبنەوە بە هیوای ئەوەی خەرجی ژیانی ئەم ڕۆژەیان پەیدا بکەن.
6.
دیتنی کچەکانی ئەم شارە هەستێکی خۆشم پێ دەدات. داپیرەکانیش تەنانەت دەگەل داپیرەکانی لای ئێمە دونیایەک جیاواز بوون. داپیرەیەکم دی مۆتۆرسیکلێتی لێدەخوری. کۆمەل کۆمەل کچی"سەر ڕووت" و "لێچک بەسەرم" دەدی دەگەڵ کۆمەڵێک کوڕی هاوتەمەنی خۆیان دانیشتوون و قاقا و پێکەنینیانە. ئەو نامۆیی و "نەدیوبدی" بوونەی کچ و کوڕەکانی لای ئێمەیان نەبوو. ژنانیش لە کافیشاپە مۆدرەنەکان و چایخانه‌کان دادەنیشن، جگەرە دەکێشن و خۆ لە بەر خۆری بەتینی سەرماوەز ههڵدەخەن. ئیوارە درەنگ و شەوانە لە ناو بازاری شاردا دەگەڕێن. دەڵێ دەستدرێژی بە ژن شتێکی ئاسایی نییه. دەڵێ کچەکان بە ئازادی پەیوەندییەکانی خۆیان هه‌ڵدەبژێرن و ژن مافی تەلاقی هەیە. دەزانم شتەکان ئاواش کە باسی دەکات "زەرقە و بەرقاوی" نییە. بەڵام بۆ من هەر ئەو شتە بچووکانەش دڵخۆشکەرە. کە کچەکان ترسی "قەتڵی نامووسیان" بە دواوە نییه. کە دڵداری تاوان نییه. کە قژیان باران و خۆری لێدەکەوێت. کە مافی هه‌ڵبژاردنیان هەیە. کە دەتوانن بە دەنگی بەرز پێبکەنن. مرۆڤ کە خەمی "شتە بچووکەکانی" نەبێت فێردەبێت ئاواتی گەورە و ڕەنگاوڕەنگی هەبێت. فێر دەبێت ئاواتەکانی بێ سنوور بن.
7.
پیاوکانی ئێرەش دابی باوی کۆن ڕەچاودەکەن و نەریتەکان زیندوو ڕادەگرن. "چاوداگرتن و ماچ هاویشتن و قسە پێگوتن، بیب ڵیدان و وەدووکەوتنیان" هەیە. فەرقێکی هەبوو، "دەست بۆهێنیان" نەبوو یا - بەختەوەرانە- من نەمدی. لە بیرمە لە باشوور کە بووم ڕۆژ نەبوو تووشی شەڕ نەبم. لە بیرمە ڕۆژەکانم پڕ بوون لە توڕەیی و سەرسوورمان. ئەو دابە باوە زۆر سەیری ئازاری دەدام. نەجیبە خانم خۆش خۆش وه‌بیری دەهێنامەوە " ئەوەیە ئیتر دەڵێی چی". ئەمجارەیان بەڵام زۆر ئارام بووم، دەگەڵکەس شەڕم نەکرد. یەک دوویانم "شکاندەوە" هەر ئەوەندە. بریارم دابوو نە بییانبینم و نە بیانبیستم. ئەوەش بۆ پیاو که فێرن ببیندرێن و ببیسترێن، خۆش نییه.
8.
دەڵێ " بریا تۆ کەمێک زۆرتر بزە لێ بدەی. ئەوەندەی ئەوانی دی وە پێکەنین دەخەی نەمدی خۆت پێبکەنی. نەهێنییەکەت چییه؟" دەمەوە بڵێم وانییه بەڵام کە بیری لێ دەکەمەوە دەبینم ڕاست دەکات. وەبیرم دێتەوە تەنانەت سانا سەرنجی داوە کە ناتوانێت من وەپێکەنین بخات، گوڵەکەم زۆری هەوڵداوە. دەڵێ " تەواوی خەڵکی دونیا به تۆ ڕزگار ناکردرێت. هێندەی بیر لێ مەکەوە" بیر دەکەمەوە تەواوی ئەو ساڵانە هەوڵی من ئەوە بووه خۆم ڕزگار بکەم لەو هەموو داوه ئەستوورانەی دەست و پێیان پێبەستوومەتەوە. مەگە قەرار نەبوو هەر کەس لە خۆی ڕا دەست پێ‌بکات؟ ...
9.
بەیانی مەراکێش بە جێ دەهێڵم. ئەم شارەم خۆش‌ویست. هەواکەی پڕبوو لە بۆنی خاکەلێوە. زۆر شتی بچووکی دیار و نادیاری هەبوو هەستێکی خۆشیان پێ دام. ئەم چەند ڕۆژه سەرم بە زۆربەی هەرە زۆری کەلێن و قوژبنەکانی شاردا کرد. دەگەڵ خەڵک قسەم کرد. چایی نەعنام دەگەڵ خوادنەوە. کەبابی سەر ڕەژی لە چێشتخانەیەکی بچووکی نە زۆر خاوێنم دەگەڵ خواردن. چەند هاوڕێی تازەم دیتەوە. لە "مەدینە" لە ناو گوزەرە باریکه پێچ پێچەکانی دەگهڵیان پێکەنیم، وڵامی پرسیارەکانم وەرگرتەوە، وڵامی پرسیارەکانیانم داوە. ئەو شارەم خۆش‌ویست. کەمێک بۆشایی دووری پڕکردەوە.
10.
قەتاری شەو دەگرم بەرەو باکوور. ویستگەی قەتار چۆڵه. من دوو ساعەت زووتر هاتووم چونکە نەمدەزانی ساعەتی قەتارەکان بۆ مەتمانه دەبن یا نا. خەڵک وردە وردە دەردەکەون. یەکەم جارە سواری قەتاری شەو دەبم، لە وڵاتێک کە باشی ناناسم. هەر دەڵێم خۆزگە لەو سێ کەسەی دی که قەرارە لە هەمان کووپ دا بخەون، پرخە نەکەن. هەشت و نیو قەتار دێت و ئێمەش وردە وردە سوار دەبین. واگۆنی ده، تەختی سەدوحەوت. یەکەم کەسم دەچمە ناو کووپی خۆم. گەرم و خۆشە. چوار تەختی تێدا و تەختی ژێرەوە هی منه. مەلافە و باڵەنجی "تازەم" دەدەنێ. خەریم جێخەوەکەم خۆش دەکەم کە کەسی دووهەم دەگات. ژنێکی ڕەشپێستی زۆر جوان. تاقەت ناهێنم و دوای چرکەیەک دەست دەکەم بە قسە کردن دەگەڵی. خەڵکی فەرانسەیە و سێ ساڵه لە مەراکێش دەژیت. مێعمارە و دەگەڵ شرکەتێکی گەورە کار دەکات. هەفتەی جارێک لە مەراکێش ڕا دەچێت بۆ تانجیر. دەڵێ یانزدە ساعەت لە ناو قەتاردا دەرفەتێکی باشە بۆ فیلم دیتن. دەڵێ لە ژیانی لە مەراکێش زۆر ڕازییه و بەتەما نیییه بگەرێتەوە فەرانسە. دەڵێ مەراکێش "ماڵه". دەڵێ "لێرە هەست دەکەم لە ماڵی خۆمم". ژنێکی تر دێت. قژ ڕەشێکی کورتەباڵا. ئەوی ئاخر ژنێکی قژ زەردی باڵا بەرزه. لە زمانی ئینگلیسییەکەیەوە دیارە خەڵکی بریتانیایه.
نۆونیوی شەوە. قەتار ڕێدەکەوێت. ژنە ڕەشپێستە جوانەکە چاو لە فیلم دەکات. قژ ڕەشەکە کتێب دەخوێنێتەوە. ئەمەی تریان دەنگی نایە. لە تەختەکەی سەرەوەی من ڕاکشاوه نایبینم بزانم خەریکی چییه. خۆم لە سووچی لای پەنجەرە خۆم گرمۆلە کردووە، گۆشەی پەردەکەم هەڵداوەتەوە، گوێ لە مۆسیقا دەگرم و چاو لە دەرێ دەکەم. دەرێ تاریکە. چرای ماڵەکان کز دەسووتێ. چۆڵه. کەس نابینم. لە ویستگەکان، چاو لەو خەڵکە خەوالوویە دەکەم بە ئارامی سوار دەبن یا دادەبەزن. دە یانزدە ساعەت بە ڕێگەوە دەبین. خەوم نایە. دەکەومە سەر پشت. دەست دەخەمە ژێر سەرم. لەتێک ئاسمانی شەوم هەر لێ دیارە. جارنا جارێک ئەستێرەیەک دەر دەکەوێت و زوو ون دەبێت. شوان پەروەر لە گوێم‌دا دەخوێنێت "من بریا ت کریا... باوەر کە من ... " و من بیری ئاسمانی دەوەشار دەکەم، ئەو شەوەی ئەستێرەکان ئەوەندە زۆر بوون وەک پەردەیەکی ناسکی زەرق و بەرقاوی بە سەر گوند دا کێشرابوو. بیری بارانی بەیانییه زوویەکی سێ ڕێ سەید نیزام، دەگەڵ ڕادین وەستابووین چاوەڕیی براکەم ... بیری براکەم دەکەم.
ئەوانی دی خەوتوون. هیچیان پرخە ناکەن. دەرێ تاریکە، کورد گوتەنی چاو چاو نابینێت. ئەستێرە نەمان. یەک دوو ساعەتی دی دەگەینێ. دەگەینه کوێ؟ گەیشتن کەی مەبەست بووە. من لە وەستان دەترسم. لە ڕۆچوون.
ئاسمانی بەرە بەیانی شین و پەمەیییه. هێشتا هه‌ر به‌ڕێوه‌ین و من هەست بە ئارامی دەکەم.
Comments: Post a Comment
|
<urn:uuid:4a61feac-ab29-4473-97c8-7eba8526d277>
|
CC-MAIN-2017-22
|
http://wera.blogspot.com/2009/01/1.html
|
2017-05-25T06:54:55Z
|
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2017-22/segments/1495463608004.38/warc/CC-MAIN-20170525063740-20170525083740-00370.warc.gz
|
ckb
| 0.987886 |
Arab
| 4 |
{"ckb_Arab_score": 0.9878856539726257}
|
ڕۆژی کورد: سەربازێکی خەڵکی گوندی "کارێزی مەحموود ئاوا"ـی سەر بە باژێڕی بۆکان، بە ناوی"سەید مەحیەدین حوسێنی" کوڕی سەید عەبدوڵڵا، بە تەقەی فەرماندەی پادگانی شاری ڕوانسەر گیانی لە دەست داوە.
بە وتەی یەکێک لە نزیکەکانی بنەماڵەی حوسێنی، هەتا ئێستا فەرماندەی پایگای شاری ڕوانسەر سەبارەت بە چۆنیەتی ڕوودانی ئەو ڕووداوە، وڵامێکی بە بنەماڵەی حوسێنی نەداوەتەوە.
ئەو ئەندامەی بنەماڵەی حوسێنی بە ئاژانسی کوردپای ڕاگەیاندووە: "بەرپرسانی حکوومەتی لە کاتی دانەوەی تەرمی سەید مەحیەدین حوسێنی بە بنەماڵەکەی پارەی گوللەکەیان وەرگرتووتەوە."
بەپێی ئەو سەرچاوەیه، ئەو هەوڵە دەتوانێ بەو واتایە بێت کە کوشتنی ئەو سەربازە کوردە، نەک وەک ڕووداوێکی نەخوازراو، بەڵکوو جۆرێک لەسێدارەدان بە ئەژمار بێت.
پێشتریش ڕۆژی شەممە۲۲ی گەلاوێژی 1395ی هەتاوی، "ئیسماعیل بەسامی"، کوڕی فایق بەسامی، تەمەن ۲۰ساڵان، خەڵکی گوندی لاویسان و دانشتووی گەڕەکی ئیدارەی رێگەوبان لە نزیک کۆرەپای شەبرەنگ لە شاری مەریوان کە لە کۆتایی ڕۆژەکانی دوورەی زۆرەملیی سەربازی خۆیدا بوو، لە پاسگای بەردە ڕەشە و لە کاتی پشوودا لە ناو حەوشەی پاسگا لە پشتەوەڕا تەقەی لێکراوە و دەست بە جێ گیانی لە دەست داوە.
|
<urn:uuid:a1ed5f9f-cd02-49dc-8ecf-22492610624c>
|
CC-MAIN-2017-22
|
http://www.rojikurd.net/kujrani-serbazeki-kurdi-bokani-le-rwanser/
|
2017-05-25T06:45:14Z
|
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2017-22/segments/1495463608004.38/warc/CC-MAIN-20170525063740-20170525083740-00370.warc.gz
|
ckb
| 0.919105 |
Arab
| 22 |
{"ckb_Arab_score": 0.9191052317619324, "hac_Arab_score": 0.054079968482255936, "sdh_Arab_score": 0.02680579200387001}
|
ڕۆژی سێشه‌ممه‌ی داهاتوو کاتژمێر 12 ی نیوه‌ڕۆ به کاتی واشـنتن باراک ئۆباما سه‌رۆکی نوێی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا ده‌سـتبه‌کارده‌بێت له پـۆسـتی ئۆفیسیدا.
ڕۆژی 20 یه‌کی ئه‌مسـاڵی 2009 یه ڕۆژێـکی جودا ده‌بێت له مێژووی سـیاسی واشـنتندا، بۆ یه‌که‌مین جار سه‌رۆکێـکی ئه‌فریکایی ئه‌مریکایی سـوێندی یاسایی ده‌خوات و ده‌که‌وێته ڕێ به‌ره‌و کۆشـکی سـپی وه‌ک سه‌رۆکی به دهسـهڵاتترین زلهێزی ئه‌م گۆی زه‌ویـیه.
له لای گه‌لی ئه‌مریکا ئه‌م ڕۆژی ده‌ستبه‌کاربوونه گرنگی و بایه‌خ و پـیرۆزی خۆی هه‌یه و وه‌ک سـمبۆلێـکی دیموکراسی ئه‌مریکا لێیده‌ڕوانرێت.
له پاش هه‌شت سـاڵ له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیـیه‌که‌ی سه‌رۆک بوشی کۆماری باراک ئۆبامای دیموکرات ده‌بێته سه‌رۆکی ئه‌مریکا که له ده‌می ههڵـبژاردنهکانیدا جه‌ختی له گۆڕان ده‌کرده‌وه، گۆڕان له‌سه‌ر هه‌ردوو ئاسـتی ناوخۆیی ئه‌مریکا و له‌سه‌ر ئاستی سـیاسه‌تی دهرهوهیـیش.
زۆرێـک له چاودێران جه‌خت ده‌که‌نه‌وه له‌وه‌ی پـێویسـته سه‌رۆکی نوێی ئه‌مریکا سه‌نگی ده‌سـتبه‌جێی بخاته سه‌ر قه‌یرانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و به هاوکاری هاوپه‌یمانه ئهوروپایییهکانی و ڕووسیاش کێشه‌کانی عێراق و ئه‌فغانسـتان چاره‌سه‌ر بکات. عێراق که ئێسـتا ڕێـکه‌وتنێـکی سـتراتیژی ئاسایشی له‌گه‌ڵ ئه‌مریکادا مۆرکردووه ده‌بێت تا سـاڵی 2011 هێزه سه‌ربازیـیه شه‌ڕکه‌ره‌کانی ئه‌مریکا له عێراق بکشێنه‌وه. به‌ڵام سـیناتۆر باراک ئۆبامای ئه‌وسا و سه‌رۆکی ئێسـتا چه‌ندان جار ئاماژه‌ی به‌وه کردووه له ماوه‌ی 16 مانگدا هێزه سه‌ربازیـیه‌کانی ئه‌مریکا له عێراق ده‌کشێنێته‌وه.
ڕۆژی سێشه‌ممه‌ی داهاتوو به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی نوێی ئه‌مریکا ده‌سـتبه‌کارده‌بێت و چاوی جیهان له‌سه‌ر واشـنتنه کاتێـک یه‌که‌م ئه‌فریکایی ئه‌مریکایی سوێندی یاسایی خۆی ده‌خوات بۆ وه‌رگرتنی پـۆستی ئۆفیس.
بۆ قسه‌کردن له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته هاوکارانمان به‌ڵێن سـاڵح و حه‌یده‌ر که‌ریم له به‌رنامه‌ی هه‌له‌و واشـنتنی ئه‌م هه‌فته‌یه‌دا میوانداری دکتۆر ئه‌حمه‌د فه‌رهادی پـرۆفیسـۆر له زانکۆی نیویۆرکیان کردووه.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی به‌رنامه‌که بن له ڕێـگه‌ی کلیـکـکردنی ئه‌و فایله ده‌نگیـیه‌ی سه‌ره‌وه، ماوه‌که‌ی 46:42 خوله‌که.
|
<urn:uuid:d35f3cb9-e469-4d18-964b-bff4192258b0>
|
CC-MAIN-2017-22
|
http://www.dengiamerika.com/a/a-58-2009-01-16-voa5-89229497/954374.html
|
2017-05-28T18:41:56Z
|
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2017-22/segments/1495463610374.3/warc/CC-MAIN-20170528181608-20170528201608-00445.warc.gz
|
ckb
| 0.997485 |
Arab
| 8 |
{"ckb_Arab_score": 0.9974851012229919}
|
که‌سوکاری سێ خوێندکاره موسوڵمانه‌که‌ی له ولایه‌تی کارۆلاینای باکور کوژران ده‌یانه‌وێت دۆسێکه وه‌کو دۆسێیه‌کی تاوانی ڕق و کینه دابنرێت، به‌ڵام شاره‌زایانی یاسایی ده‌ڵێن چونکه دۆسێی له‌و جۆره ده‌گمه‌نه زۆر سه‌خت ده‌بێت بسه‌لمێندرێت ئه‌مه به‌هۆی ڕق و کینه ڕوویداوه.
پۆلیس له چاپل هیڵ ده‌ڵێت هێشتا به‌ڵگه‌یان نه‌دۆزیوه‌ته‌وه که کریج ستیڤن هایکس ئه‌م کاره‌ی به ڕق و کینه‌ی ئاینییه‌وه کردبێت، هه‌رچه‌نده له‌و باره‌یه‌وه لێکۆڵینه‌وه ده‌که‌ن. یه‌کێک له شیانه‌کانی که هۆکاری ئه‌و تاوانه بووه کێشه‌ی له‌مێژینه‌یانه له‌سه‌ر شوێنی وه‌ستاندنی ئۆتۆمبێل له‌به‌رده‌م ئه‌و باڵه‌خانه‌یه‌ی هایکس و قوربانییه‌کانی لێی نیشته‌جێ بوون.
له ڕاگه‌یاندنێکی ڕێکخراوی وڵاتانی ئیسلامی( که له 57 وڵات پێک هاتووه و گه‌وره‌ترین ڕێکخراوی وڵاتانی موسوڵمانه) ده‌ڵێت سه‌رۆکی ڕێکخراوه‌که سوپاسی گه‌لی ئه‌مه‌ریکای کردووه بۆ ئیدانه کردنی ئه‌و کوشتنه‌ی که ئاماژه به تاوانی ڕق و کینه ده‌کات.
ڕۆژی هه‌ینی سه‌رۆک براک ئۆباما له واشتنۆن ڕایگه‌یاند " نابێت هیچ که‌سێک له وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا به‌هۆی نه‌ته‌وه ، ڕه‌نگ یان ئاین بکرێن به ئامانج".
باڵیۆزخانه‌ی ئوردن له واشنتۆن ڕایگه‌یاند باڵیۆزه‌که‌ی له ڕۆژی هه‌ینی سه‌ردانی خێزانه‌کانی کردووه. یوسر ئهبوسهلاح وه‌کو دایک و باوکی له ئوردن له دایک بووه به‌ڵام خوشکه بچووکه‌که‌ی له وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا له دایک بووه.
ئه‌ندامانی خێزانه‌که‌یان ده‌ڵێن هه‌ر سێکیان به گولله له‌سه‌ریان دراوه هه‌رچه‌نده پۆلیس ناڵێت چۆن کوژراون.
|
<urn:uuid:3784dcc6-c1b0-404f-a95e-8618d5ec3f7c>
|
CC-MAIN-2017-22
|
http://www.dengiamerika.com/a/2644161.html
|
2017-05-23T03:19:05Z
|
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2017-22/segments/1495463607325.40/warc/CC-MAIN-20170523025728-20170523045728-00522.warc.gz
|
ckb
| 0.999382 |
Arab
| 12 |
{"ckb_Arab_score": 0.9993816018104553}
|
پاش ئه‌وه‌ی له 14 ی مانگی چواری 2008 دا په‌رله‌مانی عێراق شـاڵاوه‌كانی ئه‌نفالی دژی گه‌لی كوردی به جینۆسـاید ناسـاند، ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ی 10 ی مانگی نۆ ئه‌نجومه‌نی سه‌رۆكایه‌تی عێراقیش له بڕیاری ژماره 26 ی سـاڵی 2008 ی‌دا ڕایگه‌یاند كه‌وا ئه‌و كوشـتنكاریـیهی به‌سه‌ر گه‌لی كورددا له كوردسـتانی عێراقدا هاتووه به هه‌موو پـێوانهكان جینۆسـایده.
له‌و باره‌یه‌وه دكتۆر فوئاد حسێن سه‌رۆكی دیوانی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردسـتان له گفتوگۆیه‌كدا له‌گه‌ڵ هاوكارمان به‌ڵـێن سـاڵح ده‌ڵێت ئه‌مه له ڕووی مێژوویی و یاسایی و ده‌روونیـیه‌وه گرنگیـیه‌كی یه‌كجار گه‌وره‌ی هه‌یه.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی گفتوگۆكه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیه‌ی سه‌ره‌وه، ماوه‌كه‌ی 5:10 خوله‌كه.
|
<urn:uuid:c669bf3a-7f1d-4be5-882a-b2285e3e1134>
|
CC-MAIN-2017-22
|
http://www.dengiamerika.com/a/a-58-2008-09-12-voa8-89210197/950471.html
|
2017-05-26T03:47:44Z
|
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2017-22/segments/1495463608633.44/warc/CC-MAIN-20170526032426-20170526052426-00240.warc.gz
|
ckb
| 0.960692 |
Arab
| 8 |
{"ckb_Arab_score": 0.9606915712356567, "sdh_Arab_score": 0.03332950919866562}
|
لێکۆلینه‌وه‌یه‌ک بڵاو کراوه‌ته‌وه که ده‌ڵێت ئه‌و که‌سانه‌ی نه‌خۆشی شه‌کره‌یان هه‌یه مه‌ترسی توش بوون به نه‌خۆشی له‌رزۆکیان زۆر زیاتره به تایبه‌تی له ته‌مه‌نی گه‌نجێتیدا.
لێکۆله‌ران پاش ئه‌م لێکۆڵێنه‌وه‌یه به ته‌واوه‌تی نه‌خۆشی له‌رزۆکیان به‌ستۆته‌وه به نه‌خۆشی شه‌کره‌وه. لێکۆله‌ران گومانیان هه‌یه نه‌خۆشی شه‌کره‌و له‌رزۆک ڕه‌نگه هۆی هاوبه‌شیان هه‌بێت له دروست بونیاندا.
له‌م لێکۆڵینه‌وه‌یه‌دا ته‌ماشای دۆسێکان له سه‌ر بنه‌مای ته‌مه‌ن و ڕه‌گه‌زیش کراوه. لێکۆله‌ران ده‌ڵێن ژنانی ته‌مه‌ن 40 بۆ 50 ساڵان ئه‌وانه‌ی نه‌خۆشی شه‌کره‌یان هه‌بووه شیانی دوو چار بوونیان به نه‌خۆشی له‌رزۆک دوو هێندی ئه‌وانه بووه که نه‌خۆشی شه‌کره‌یان نییه. له نێو پیاوانیشدا هه‌ر به‌و جۆره بووه. به‌ڵام به شێوه‌یه‌کی گشتی خه‌ڵکی له ته‌مه‌نی 60 ساڵانه‌وه دووچاری نه‌خۆشی له‌رزۆک ده‌بن. هه‌رچه‌نده لێکۆله‌ران ده‌ڵێن له‌م ڵێکۆڵینهوهیهدا زانیاری ته‌واو به ده‌ست نه‌گه‌یشتووه چوونکه لێکۆلینه‌وه‌که له سه‌ر بنه‌مای ئه‌و زانیاریانه بوون که پێشتر له نه‌خۆشخانه‌کان تۆمار کرابوون.
شایانی باسه لێکۆلینه‌وه‌یه‌کی هاوشێوه‌ش له‌م دواییانه‌دا ئه‌نجام درابوو له‌و لێکۆلینهوهیهشدا هه‌مان نیگه‌رانی له‌سه‌ر نه‌خۆشییه‌کانی شه‌کره‌و له‌رزۆک خراوه‌ته ڕوو.
|
<urn:uuid:168b10f3-37e3-4450-9f3e-3baaa3274dad>
|
CC-MAIN-2017-22
|
http://www.dengiamerika.com/a/health-hz-08april12-146539725/1248570.html
|
2017-05-27T10:07:16Z
|
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2017-22/segments/1495463608936.94/warc/CC-MAIN-20170527094439-20170527114439-00048.warc.gz
|
ckb
| 0.999973 |
Arab
| 15 |
{"ckb_Arab_score": 0.9999730587005615}
|
ڕۆژی چوارشه‌ممه ستیڤ جۆبز Steve Jobs که یه‌کێـکه له دامه‌زرێنه‌رانی کۆمپانیای ئه‌پـڵ Apple بۆ کۆمپـیوته‌ر و ته‌له‌فون و ئامێری دیکه‌ی ئه‌لیکترۆنی له ته‌مه‌نی 56 سـاڵیدا کۆچی دوایی کرد.
ئێواره‌ی چوارشه‌ممه کۆمپانیای ئه‌پـڵ له ڕاگه‌یاندنێـکدا ئه‌م هه‌واڵه دڵته‌زێنه‌ی ڕاگه‌یاند و گوتی جیهان مرۆڤێـکی مه‌زن و بلیمه‌تی خۆی له‌ده‌سـتدا. هه‌روه‌ها گوتیشی گیانی ستیڤ بۆ هه‌میشه بنه‌مای ئه‌پڵ ده‌بێت.
سه‌رۆکی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا براک ئۆباما ئه‌ویش له به‌یانـنامه‌یه‌کدا پـرسه و سه‌ره‌خۆشی خۆی ڕاگه‌یاند و گوتی ستیڤ جۆبز یه‌کێـک بوو له هه‌ره داهێنه‌ره مه‌زنه‌کانی ئه‌مه‌ریکا.
ستیڤ جۆبز له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی یه‌ک له دامه‌زرێنه‌رانی کۆمپانیای ئه‌پـڵ بوو هه‌روه‌ها سه‌رۆکی جێبهجێـکاریشی بوو، به‌ڵام به‌هۆی خراپـی باری ته‌ندروسـتی له 24 ی مانگی هه‌شتی ئه‌مسـاڵدا ده‌ستی له کاره‌که‌ی کێشـایه‌وه.
ستیڤ له سـاڵی 2003 دووچاری شێرپه‌نجه‌ی په‌نکریاس بوو و هه‌تا دوایـین سـاته‌کانی ژیانیدا به‌ده‌ست ئاکامهکانیـیهوه ده‌یناڵان. له سـاڵی 2009 جگه‌ریان بۆ گۆڕی.
ستیڤ جۆبز له 24 ی مانگی دووی سـاڵی 1955 له ویلایه‌تی کالیفۆرنیا له دایکبووه. باوکی به ڕه‌چه‌ڵه‌ک خه‌ڵـکی شـاری حومسی سوریایه و ناوی (عه‌بدولفه‌تاح جه‌نده‌لی) یه و دایکی ناوی جوانه سیمسۆنه و خۆشکێـکی هه‌یه به ناوی مونا که ئه‌ویش بۆخۆی نووسه‌رێـکی ناوداره و به Mona Simpson ناسراوه. به‌ڵام ستیڤ و مونا له باوه‌شی دایک و باوکی ڕه‌سه‌نی خۆیاندا به‌خێو نه‌کراون، به‌ڵـکو دوو خێزانی جودا دور له یه‌ک گه‌وره‌یان کردوون.
ستیڤ له مانگی سێی سـاڵی 1991 له‌گه‌ڵ لۆرنس بویل خێزانی پـێـکهێناوه و سێ منداڵیان بووه. هه‌روه‌ها پـێشـتر منداڵێـکی دیکه‌ی له ژنێـکی دیکه بووه که به‌ر له هاوسه‌رگیرێتی په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵدا هه‌بووبوو.
ستیڤ هه‌رچه‌نده زیره‌ک و بلیمه‌ت بوو، به‌ڵام نه‌یتوانی زانکۆ ته‌واو بکات و هه‌ر له یه‌که‌م سـاڵی زانکۆیدا ده‌رنه‌چوو و وازی له خوێندن هێنا و ده‌سـتی به‌کارکردن کرد هه‌تا بوو به ته‌کنیکار له کۆمپانیای ئه‌تاری Atari بۆ دروسـتکردنی یاری ئه‌لیکترۆنی.
له سـاڵی 1974 دوای ئه‌وه‌ی بڕێـک پاره کۆده‌کاته‌وه به‌ره‌و هیندسـتان ده‌ڕوات تاوه‌کو شـاره‌زایی له ڕووحانیـیاتدا په‌یدا بکات، به‌ڵام پاش ماوه‌یه‌کی کورت ده‌گه‌ڕێته‌وه و له‌گه‌ڵ ستیڤ ۆزنیاکی هاوڕێی له گهراجێـکی بچووکدا پـێـکه‌وه کار ده‌که‌ن و یه‌که‌م کۆمپـیۆتهری ئهپـڵی خۆیان دروسـتدهکهن.
ئێسـتا و دوای 37 سـاڵ ئه‌پـڵ به هیمه‌تی ستیڤ جۆبز و هاوڕێـکانی چه‌ندین داهێنانی گرنگی هێناوه‌ته به‌رهه‌م و بووه به خاوه‌نی ده‌یان ملیار دۆلار و نزیکه‌ی 50 هه‌زار کارمه‌ند، به‌وه‌ش کاریگه‌ریـیه‌کی به‌رچاوی له‌سه‌ر ئابوری ئه‌مه‌ریکادا هه‌یه.
ستیڤ جۆبز له نامه‌ی داوای ده‌ست له کارکێشـانهوهکهی که بۆ ده‌سـته‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئهپـڵی ناردبوو گوتبووی " من هه‌میشه گوتوومه ئه‌گه‌ر هاتوو ڕۆژێـک نه‌متوانی وه‌ک به‌ڕێوه‌به‌ری جێبهجێـکار ئه‌رکه‌کانی سه‌ر شـانم به‌پـێی پـێویست جێبه‌جێ بکه‌م، ئه‌وا خۆم یه‌که‌م که‌س ده‌بم ئه‌وه‌تان پـێ ڕابگه‌یه‌نم. به‌داخه‌وه ئه‌و ڕۆژه هات و داوای ده‌سـت له کارکێشـانهوه ده‌که‌م."
هه‌روه‌ها له نامه‌که‌یدا گوتبووی " هێشـتا ڕۆژانی پرشـنگدارتر و داهێنانی زۆرتر له به‌ره‌ده‌م ئهپـڵدایه."
|
<urn:uuid:dc4e602d-284a-4ae6-a239-f611a867ecff>
|
CC-MAIN-2017-22
|
http://www.dengiamerika.com/a/steve-jobs-6oct11-131200609/975639.html
|
2017-05-27T09:56:25Z
|
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2017-22/segments/1495463608936.94/warc/CC-MAIN-20170527094439-20170527114439-00048.warc.gz
|
ckb
| 0.999016 |
Arab
| 13 |
{"ckb_Arab_score": 0.9990156292915344}
|
ئا:شۆڕش کەمال
لیۆنێڵ رۆتچێڵد" ١٨٦٨-١٩٣٧ ژیاوە بەرپرسی لقی بەریتانیا و گرۆی یەھودی ئینگلتەرابووە لە کەسەنزیکەکانی (حایم وایزمان) یەکەمین سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا لەدوای (ناحوم سۆکۆلۆڤ) بووە توانیوویەتی ھەوڵبدات حکومەتی بەریتانیا قایل بکات ھاوکاری جولەکەکانبکات بۆ دامەزراندنی نیشتیمانێک بۆ جولەکە لە فەلەستین، و توانی پەیمانی بلفۆر لە قازانجی جولەکە لە جەنگی جیھانی بەدەستبخات، جیمس ئەرماند رۆتچێڵد لە(١٨٧٨بۆ ١٩٥٧) ژیاوەو لەنێو سوپای بەریتانیا توانی خۆبەخشە جولەکەکان کۆبکاتەوەو رەوانەی فەلەستینیانبکات کەلەوکاتەدا بەرپرسی سەرۆکایەتی دەزگای کۆچ بوو بۆ فەلەستین باوکیشی ھاوکاری پرۆژە ئابوریەکانی کردوە بەتایبەت بینای کنێست ی ئیسرائیل لەتەنیشت قودس دواتریش بەڵینی بلفۆر بە ھاوکاری پارەی رۆتچێڵدیەکان دەرچووکە لەوکاتەدا بەریتانیا زۆری پێوبیت بەو پارەیەبوو چونکە جەنگەکەی بە ئەلمان دۆراندبوو.
ئیدمۆند رۆتچێڵد ١٨٤٥-١٩٣٤ سەرۆکی لقی فەرەنسا بووەو گەورەترین یاریدەدەرو ھاوکاری کۆچی جولەکە بووە بۆ فەلەستین و ھاوکاریکردوە لەروی ئابوری و سیاسی و سەربازی پاش خۆشی ئەو ئەرکەی داوە بە نەوەکەی و بەناوی خۆیەوە ئیدمۆند رۆتچێڵد لە دایکبوی ١٩٢٦ بووەتە سەرۆکی لیژنەی ھاوکاری لەگەڵ ئیسرائیل لە ساڵی ١٩٦٧ چەندین بەرھەمھێنانی گەورەی لەگەڵ ئیسرائیل ئەنجامداوە لە سالانی پەنجاکاندا.
دواتر کۆمپانیاکانی رۆتچێڵد لە ھەمووجیھاندا دەستیان بە وەبەرھێنان کردوە لە کەرتی نەوت و مادە سروشتیەکانیتر تەنانەت ئەو کاڵایانەشی بازارێک بۆ ساغکردنەوەیان نییە ئەوان لەرێگەی کۆمپانیاکانیانەوە بەنرخێکی کەم دەیکرنەوەو جارێکی‌تر دەیخەنەوەبازارەکان.
لە ئێستادا سامانی رۆتچێڵدیە جولەکەکان نیوەی سەروەتی ھەموو جیھانە کەدەکاتە نزیکەی (٥٠٠) ترلیۆن دۆلار ھەر یەک ترلیۆن دۆلار دەکاتە ملیۆن ملۆن دیاریکردنی نرخی دۆلار‌و ئاڵتون و نەوت و زۆرێک لە کانزاکانیتر کەلەژێر دەستەڵاتی ئەم بنەماڵەیەدان، ٧٠% ئاڵتونی جیھانیان ھەیە ھەرخۆیان نرخیان دیاریدەکەن و یاری بە بازارەکان دەکەن بەپێی بەرژەوەندی بانکەکان، ھەرچی ھۆلیۆدو سینەماو شانۆی ئەمریکیە ھەر ئەو بنەماڵەیە خاوەنداری دەکەن، بانک دارەکانی ئەم بنەماڵەیە خۆیان ناوناوە (مۆنی ماستەر) یان (پێشەوایانی سامان و سەنەدەکان) پێگەی (شارل ئەیوب) دەڵێت: نزیکترین سەرۆکی ئەمریکا لەم بنەماڵەیەوە (بۆشی باوک) بووە، ئەو وڵاتەشی زۆر بێزاریان دەکات وڵاتی(چین)ە و زۆرترینی بانکەکانی جیھان ئەم بنەماڵەیە خاوەنداری دەکەن و کەناڵی(cnn) وەک کەناڵێکی تایبەتی بەکاردینن چونکە ئەو کەناڵە تایبەتە بەخۆیان ھەرچی کەناڵی ئاسمانی و پەخشی سەتەلایت و (ویکییلیکس) سێ یەکی ئاوی ئاڵتون لەسەرزەوی ھی ئەوانە جگە لە خاوەنداری زۆرینەی کانە ئاڵتونەکان و کانزاکانیتر لەسەر ئاستی جیھان،تەنانەت دەستیان بردوە بۆ وەرزش و بەتایبەتی پێشبرکیی ئەسپسواری و گرەوی پێشبرکیکان چونکە زیاترین دەستکەوتیان تێدایە ھەرخۆشیان سەرکردەکانی ماسۆنیەتی جیھانین و ئەڵقەی پەیوەندی سەرۆکەکان بە بەرژەوەندیەکانیانەوە رێکدەخەن، ئەم بنەماڵەیە بکوژی زۆرێک لە کەسایەتی و سەرۆکەکان بوون.
"ھێنری فۆرد" لە کتێبەکەیدا بەناوی(The International Jew) لە زمانی یەکەم جولەکە دەستیگرتبێت بەسەر ئابوری ئەمریکا کە"مایر ئامشێل بۆیر" دامەزرێنەری ئیمپراتۆریەتی رۆتچێڵدیە کە ئێستا جڵەوی ئابوری جیھانی گرتووە بە ھاوکاری کۆمەڵێک بانکی سەربەو کۆمەڵەو بنەماڵە جولەکەو کۆمپانیا سەھیۆنیە جیھانیەکانیتر بەتایبەت"لازارد" دەڵێت:"با یەھود دەستبگرێت بەسەر سامانی نەتەوەکاندا، دوای ئەوە ئیتر گرنگ نییە بەلامەوە کی یاسادادەنێت".
بۆزیاتر خوێندنەوە/ لم بارەیەوە دەتوانرێت سود لە کتێبی (احجار علی رقعە الشگرنج) نوسەری ئەمریکی: ویلیا‌م گای کار ببینیرێت.
|
<urn:uuid:09cb3b09-a508-4210-afd7-efd87c9fcc1d>
|
CC-MAIN-2017-22
|
http://basknet.org/?p=1868
|
2017-05-25T18:06:25Z
|
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2017-22/segments/1495463608120.92/warc/CC-MAIN-20170525180025-20170525200025-00478.warc.gz
|
ckb
| 0.963229 |
Arab
| 7 |
{"ckb_Arab_score": 0.9632290601730347, "sdh_Arab_score": 0.020725129172205925, "hac_Arab_score": 0.01603531651198864}
|
شازاده‌ی تاج چارلز كه خۆشی جل و به‌رگی له‌شكری پۆشیبوو یه‌كه‌م كه‌س بوو له بنه‌ماڵه‌ی پادشایتی سه‌ردانی عێراق بكات له وتای روخانی سه‌دام حسێن. ئه‌و سه‌ردانی هێزه بریتانیه‌كان له به‌سره ده‌كرد.
له ناو بارێكی توندی ئاسایش‌دا شازاده چارڵز چۆ به‌سره و ئه‌و ڕۆژنامه‌وانانه‌ی ده‌گه‌ڵی بوون ڕێگه‌یان پێ نه‌درا ئه‌وان ڕاپۆرت له‌سه‌ر سه‌ردانه‌كه بنوسن تا پاش ئه‌و له ووڵات وه‌ده‌ركه‌وت.
له‌و سه‌ردانه 5 كاتژمێر‌و نیوه‌دا: شازاده چارڵز هه‌روه‌ها چاوی به به‌ڕێوه‌به‌ری ئه‌مریكایی له عێراق Paul Bremer و كاربه‌ده‌ستی باڵای بڕیتانی بۆ كاروباری مه‌ده‌نی له عێراق Sir Jeremy Greenstock كه‌وت. دواتر ئه‌و به فرۆكه چوو ته‌هران و چاوی به سهركۆمار محه‌مه‌د خاته‌می كه‌وت دواتر چۆ شاری بوله‌رزه لێداروی به‌م.
|
<urn:uuid:3c020260-6bb2-421c-aa9b-704b616addf7>
|
CC-MAIN-2017-22
|
http://www.dengiamerika.com/a/a-58-a-2004-02-09-1-1-89155907/941705.html
|
2017-05-26T11:06:48Z
|
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2017-22/segments/1495463608659.43/warc/CC-MAIN-20170526105726-20170526125726-00305.warc.gz
|
ckb
| 0.99506 |
Arab
| 8 |
{"ckb_Arab_score": 0.9950595498085022}
|
له‌و ده‌مه‌ی ئه‌ندامانی حکومه‌تی نوێی ئیتالیا به سه‌رۆکایه‌تی ئینریکۆ لیتا ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه له کۆشـکی سه‌رۆکایه‌تی سوێندی فه‌رمیـیان ده‌خوارد، له دوری نزیکه‌ی کیلۆمه‌ترێـک له لای ئۆفیسی سه‌رۆک وه‌زیر که‌سێـک ته‌قه‌ی له دوو پـۆلیس کرد و برینداریکردن.
گه‌واهیده‌ران ده‌ڵێن هێرشبه‌ره‌که له پـۆلیسه‌کان نزیک که‌وتووه‌ته‌وه ده‌مانچه‌ی ده‌رهێناوه و هاواری کردووه "ته‌قه‌م لێبکه‌ن" و پاشـان هه‌شت گولـله‌ی ته‌قاندووه و ئه‌و دوو پـۆلیسه برینداربوون.
ده‌شڵێن هێرشبه‌ره‌که به برینداری ده‌سـتگیرکراوه، هه‌روه‌ها یه‌ک له پـۆلیسه‌کان گولـله به‌ر ملی که‌وتووه و ئه‌وی دیکه‌یان به‌ر لاقی.
ئنجلینۆ ئه‌لفانۆ وه‌زیری ناوخۆی ئیتالیا ده‌ڵێت هێرشه‌که کارێـکی تاکه کهسیـیه و هیچ مه‌ترسیـیه‌ک بۆ سه‌ر باری ئاسایش نیـیه.
پـۆلیس ده‌ڵێت گومانباره‌که ناوی (لویجی پـرێـتی)یه، ته‌مه‌نی له چله‌کاندایه، خه‌ڵـکی باشوری وڵاته‌که‌یه و باری ده‌روونی ته‌واو نه‌بووه به‌هۆی له‌ده‌سـتدانی کاره‌که‌ی و جیابوونه‌وه‌ی له هاوسه‌ره‌که‌ی.
|
<urn:uuid:10dd93bc-a0c4-44b7-b84e-dc0b645cfa9c>
|
CC-MAIN-2017-22
|
http://www.dengiamerika.com/a/1650395.html
|
2017-05-23T06:57:25Z
|
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2017-22/segments/1495463607591.53/warc/CC-MAIN-20170523064440-20170523084440-00244.warc.gz
|
ckb
| 0.999079 |
Arab
| 15 |
{"ckb_Arab_score": 0.9990789294242859}
|
به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ پـێنجشه‌ممه توندوتیژیـیه‌کی گه‌وره له ناوچه‌ی ئهعزهمیـیهی به‌غدای پایته‌ختی عێراق که‌وته‌وه و له ئاکامدا 4 که‌س به زیندوویی سووتان و گیانیان له‌ده‌سـتدا و چه‌ندان که‌سی دیکه برینداربوون.
ئه‌فسه‌رێـک به پـله‌ی کۆلۆنێل(عه‌قید) به ئاژانسی دهنگوباسی فڕانس پـرێسی گوتووه "ڕووداوه‌که له پاش کاژمێر 2 ی پـێش به‌ره‌به‌یان ده‌سـتیپێـکرد، کاتێـک خه‌ڵـکی شیعه به ڕێپـێوان به‌ره‌و مه‌زاری ئیمام مو‌سا ئه‌لکازم ده‌چوون و به ناوچه‌ی ئهعزمیـیهی زۆرینه سووننه‌دا تێپه‌ڕده‌بوون، ده‌نگۆیه‌ک له نێویاندا بڵاوکرایه‌وه گوایه خۆکوژێـک هه‌یه، ئه‌مه‌ش وایکرد خه‌ڵکه‌که بترسن و ڕاکه‌ڕاک و پاڵه‌په‌ستۆ له نێویاندا دروسـتبێت، پاشان هێزه‌کانی ئاسایش دهسـتیانکردبوو به ته‌قه‌کردن به مه‌به‌ستی کۆنترۆڵکردنی ڕه‌وشه‌که، به‌ڵام هاوکات له لایه‌ن دانیشـتوانی ئهعزهمیـیهوه ته‌قه‌یان لێ‌کرا و ئه‌مه‌ش وایکردووه تووشی حاڵه‌تێـکی ده‌مارگیری بـبن و کاردانه‌وه‌یان هه‌بێت."
هه‌روه‌ها له ئاکامی توندوتیژیـیه‌کان به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی سامان و وه‌به‌رهه‌مهێنان وه‌قفی سووننی و 17 ماڵ و چه‌ندان فرۆشگا و ئۆتۆمبیل له ئهعزهمیـیه سووتێنران.
پـۆلیس گوتی 4 که‌س له نێو یه‌کێـک له ماڵه‌کانی ئاگریان تێبه‌ردرابوو به زیندوویی سووتاون و گیانیان له‌ده‌سـتداوه. هه‌روه‌ها ژماره‌یه‌ک که‌سیش به گولـله برینداربوون.
حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆک وه‌زیری عێراق به‌یانی پـێـنجشه‌ممه سه‌ردانی ئهعزهمیـیهی کرد و ئۆباڵی ڕووداوه‌که‌ی خسته ئه‌ستۆی تێرۆرسـتان. پاشان فه‌رمانی به هێزه‌کانی ئاسایش کرد ڕێگه نه‌ده‌ن ئاژاوه‌که گه‌وره بـبێت، جه‌ختی له‌وه‌ش کرد حکومه‌ته‌که‌ی به توندی کاردانه‌وه‌ی ده‌بێت به‌رامبه‌ر هه‌ر که‌سێـک هه‌وڵی تێـکدانی سه‌قامگیری بدات.
له لایه‌کی دیکه‌وه محه‌مه‌د ئه‌لغه‌بان وه‌زیری ناوخۆی عێراق ڕایگه‌یاند ڕه‌وشی ناوچه‌ی ئهعزهمیـیه له ئێسـتادا له ژێر کۆنترۆڵی هێزه‌کانی ئاسایشدایه و گومانبارانی ڕووداوه‌که ده‌سـتگیرکراون.
به‌پـێی سه‌رچاوه‌کان حکومه‌تی عێراق 75 هه‌زار پـۆلیس و ئاسایشی له جاده و شه‌قامه‌کانی به‌غدا داناوه بۆ پاراستنی ڕه‌وشی ئاسایش له کاتی ئه‌م مه‌راسیمه‌ی شیعه‌کاندا.
|
<urn:uuid:b7a9d16d-f5a3-4be9-8afe-245f49564534>
|
CC-MAIN-2017-22
|
http://www.dengiamerika.com/a/2767244.html
|
2017-05-26T07:20:26Z
|
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2017-22/segments/1495463608648.25/warc/CC-MAIN-20170526071051-20170526091051-00216.warc.gz
|
ckb
| 0.99791 |
Arab
| 13 |
{"ckb_Arab_score": 0.9979101419448853}
|
وزاره‌تی كشتوكاڵی ستانی مه‌ریلاندی ڕۆژهه‌ڵاتی ووڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا ده‌ڵێت نه‌خۆشی ئه‌نفلۆنزای باڵنده له كێڵگه‌یه‌كی به‌خێو كردنی مریشكدا دۆزراوه‌ته‌وه.
كاربه‌ده‌ستانی ستانی مه‌ریلاند ده‌ڵێن سه‌دو هه‌ژده هه‌زار مریشك كه ته‌مه‌نیان شه‌ش هه‌فته‌ی له شاری پۆكۆمۆك جیاكراونه‌ته‌وه و بڕیاره ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه هه‌موویان له‌ناو ببرن.
كاربه‌ده‌ستان ده‌ڵێن دووسه‌دو ده هه‌زار مریشكی تریش له كێڵگهكهیهكی تری درواسێی ئه‌و كێڵگه‌یه‌ی پێشوودا سه‌ر ده‌بڕدرێن بێ له‌مانه‌ش حه‌فتاویه‌ك كێڵگه‌ی تریش له ژێر چاودێریدان تا ئێستاش ئه‌وه ئاشكرا نییه ئایا ئه‌م نه‌خۆشیه په‌یوه‌ندی به هه‌مان نه‌خۆشیه‌وه هه‌یه كه له ستانی دیلاوه‌ری دراوسێی ستانی مه‌ریلاند دۆزراوه‌یه‌وه یان نا.
زۆر ووڵات كڕینی گۆشتی پهلهوهڕیان له ووڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا قه‌ده‌غه كردووه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا كه ئه‌م نه‌خۆشی ئه‌نفلۆنزای باڵنده‌یه جیاوازی هه‌یه له‌و ئه‌نفلۆنزای باڵنده‌یه‌ی له‌م چه‌ند مانگه‌ی ڕابردوودا ئاسیای گرته‌وه. هه‌ر ئه‌م نه‌خۆشیه بوته مایه‌ی مردنی زیاتر له 2 كه‌س له هه‌رێمی ئاسیادا.
|
<urn:uuid:1ba48b51-8d33-4999-896a-1f1ff3fcf3e6>
|
CC-MAIN-2017-22
|
http://www.dengiamerika.com/a/a-58-a-2004-03-07-7-1-89158927/942125.html
|
2017-05-22T21:32:04Z
|
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2017-22/segments/1495463607120.76/warc/CC-MAIN-20170522211031-20170522231031-00498.warc.gz
|
ckb
| 0.996396 |
Arab
| 10 |
{"ckb_Arab_score": 0.9963955879211426}
|
جەمال نەجاری
باسکردن لە ئەدەبی زارەکیی کوردی کارێکی ئاسان نییە و زۆر هەڵدەگرێ، بەگشتی لقە جۆربەجۆرەکانی ئەدەبی فۆلکلۆریی کوردی هەڵگری لێکۆلینەوەن، "سیاچەمانە" و "هۆرە" و "لاوک" و "حەیران" و "قەتار" و "بەیت"، کە دەچنە خانەی ئەدەبی زارەکیی کوردی‌دا و بۆ ئەمڕۆ بوونەتە سەرمایەکی کەلەپووری نەتەوەیی بۆ گەلی کورد.
دوکتور عێزەدین مستەفا رەسوڵ لە مێژووی ئەدەبی کوردی‌دا سێ هێڵی دیاریکردووە لە نێوان بەرهەمی ئەدەبیی کوردی‌دا.
یەکەم: ئەدەبیاتی فۆلکلۆری کوردی.
دووهەم: ئەدەبیی میللی کوردی.
سێهەم: ئەدەبیاتی نووسراوەی کوردی (عێزەدین مستەفا رەسول،۲۰۱۲: ل۱۲)
ئەوەی لێرەدا تیشکی دەخرێتە سەر، قسەکردنە لەسەر ئەدەبیاتی فۆلکلۆر لە خەرمانەی ئەدەبی زارەکیی کوردی‌دا و بە شیوەی گشتی باس لە بەیت دەکرێ و بەیتی سەیدەوان وەک نموونەیەک دەهێنینەوە کە وەک شاکارێک لە ئەدەبی زارەکی کوردی‌دا چاوی لێدەکرێ.
پێناسەی بەیت:
بەیت لەناو ئەدەبی فۆلکلۆری کوردی‌دا بە ژانرێکی زۆر گرنگ لە قەڵەم دەدرێ و شوێنی تایبەت بە خۆی ھەیە. ئەگەر بمانەوێ بە شێوازێکی ئەمڕۆیانە لێکۆڵینەوە لەسەر بەیت بکەین، وەک ئەوەی کە پێشتر بۆ بەیت کراون، ناتوانین بەشێوەیەکی پوخت بیروبۆچوونی خۆمان دەرببڕین، چونکە پێناسەی جۆراوجۆرەکان گەلێک لایەنی شاراوەیان تێدایە کە باس لە چۆنیەتی سەرھەڵدانی بەیت دەکەن کە راستەوخۆ لێکۆڵینەوەکەمان پەیوەندی پێوەیە.
عەبدوڕەحمان شەرەفکەندی لە قامووسی ھەمبانە بۆرینەدا، بەم شێوەیە پێناسەی بەیت دەکا: (بەیت، چیرۆکی شیعر ھەوای گۆرانی بەیت و بالۆرە بە یەکتریان ھەڵدەگوت.( عەبدورەحمان شەرەفکەندی (ھەژار) ۱۹۹۰: ل۸۷)
کەواتە بەیت لە واتا قامووسییەکەیدا بریتییە لەو بەیت و باوەی لە سەر زار و زمانی پێشینیان بووە و لەوانە زار بە زار هاتووە و بە ئێمە گەیشتووە.
سوارە ئیلخانیزادە لە بەرنامە ئەدەبییەکەی "تاپۆ و بوومەلێڵ" کە لە ساڵانی حەفتاکاندا لە رادیۆی تاران بڵاوی دەکردەوە و دواتر لە کتێبێک‌دا هەر بەو ناوە بڵاوکرایەوە؛ "بەیت" بە "شیعری وتار" ناو دەبات و ئاوا پێناسەی دەکات: "شیعری وتاری یان "بەیت" بەلای منەوە گەنجێکی هێژا و سامانێکی گەورەی زەق و چێشکەی هۆزەکەمانە. (ئیلخانیزادە، ۲۰۰۷:ل ۱۵۷)
دوکتور مارف خەزنەدار بەمشێویە پێناسەی بەیتی کردووە؛ " بەیت بە قەوارە زۆر درێژ و زمانی میللییە و رستەی ساکارە زۆربەی خەڵک لێی تێدەگا. کێشی خۆماڵییە و قافیەی رەنگاوڕەنگە، لەسەر بنجی بەند (کۆپلە) دادەمەزری و بە مەستی گۆرانی ووتن دادەنرێ."(خەزنەدار، ۲۰۰۱ ل ۱۶۹)
لەم پێناسەیەدا تا رادەیەک بەیت پێناسە کراوە لە رووی زانستیشەوە ئاماژە بە شێوەی فۆرم و داڕشتنی کردووە دواتر بە چڕی بەم شێوەیە باسی بەیت دەکا: "بەیت وەکو بابەتێکی چیرۆکی شیعری زیاتر بە مەبەستی گۆرانی چڕین دادەنرێ، خەریکی دڵداری و خۆشەویستی و سروشتە، ھەروەھا رووداوی مێژووی و قارەمانیەتی و پاڵەوانی نەتەوە لە شۆرش و جەنگ و بەرگری لە نیشتمان دەگێڕێتەوە." (خەزنەدار، ۲۰۰۱ ل ۱۷۷)
رەهبەر مەحموود زادە لە کتێبی "پێکهاتەی بەیتی کوردی"دا ئاوا ئاماژەی بە وشەی بەیت کردووە:
"وشەی بەیت لە نووسراوەکان و لە ئاخاوتنی خەڵکی ئاسایی‌دا بەسێ مانای جیاواز دەکار کراوە.
۱ـ بە مانای ھەرە گشتی: واتە ئەم بەشە لە فۆلکلۆری کوردی کە تێکڕای (ئەدەبی داستانی زارەکی) دەگەڕێتەوە دیارە لەم بەکارھێنانەدا وشەی بەیت جگە لە لاوک و حەیران و بەندە کە بەشێک لە گۆرانی و چیرۆکی فۆلکلۆریشی گرتۆتەوە.
۲ـ بە مانای تایبەتی: واتە بەشێک لە ئەدەبی زارەکیی کوردی کە گەرچی خزمایەتی لەگەڵ لاوک و حەیراندا ھەیە، بەڵام نە لاوک و نە حەیرانە.
۳ـ بە مانای گشتی: واتە چەشنە بەکارھێنانێک لە نێوان مانای ھەرە گشتی و مانای تایبەتیدا جێگیر دەبێ. لەم چەشنە لێکدانەوەیەدا بەیت بە مانای تایبەتی و ھەرەوھا لاوک و حەیران تێکڕا ناوی بەیت یان جاری وایە لە بەکارھێنانی بەرفراوانتردا ناوی "بەیت و باو" یان لەسەردا دەنرێ. (مەحموودزادە، ۲۰۰۳ : ل۴)
دوکتور ئەمیر حەسەنپوور لە بەشی کوردی دەنگی ئەمریکا باسی لەوە کردووە کە شێوەی بەیت لەناو نەتەوەکانی تریشدا ھەیە. ئەوروپییەکان وشەی کۆنی یۆنانی (epic) بۆ شتێکی لە بەیتی کوردییەوە نزیک بەکاردێنن، ئیپیکی ئەوروپییەکان دوو جۆرن:
(Folk epic) واتە بەیتی رەمەکی، کە ئەمەیان بە زاری گەلدا دەگەڕا و دێ بەدێ و ناوچە بە ناوچە لەبەر دەکرا و دانەرەکانیان نەناسراو بوون وەکو (ئیلیاد و ئۆدیسە)، جۆری دووەم پێی دەڵێن: (art epic) واتە بەیتی ھونەری ئەمەیان دانەرەکەی دیارە. (حەسەنپوور، ۲۵/۳/ ۲۰۰۲ دەنگی ئەمریکا)
ئەرەستۆ لە کتێبی "هونەری شیعر"دا بەم جۆرە باس لە (Epic) دەکات: "داستان (Epic) یان (Epapeia) لە (Epos) ئیپۆسی یۆنانییەوە ھاتووە کە مانای: قسە، گۆرانی، چیرۆک،… دەدات". (و: عەزیز گەردی، ۲۰۰۴ ل ۱۱۲)
دوکتور ئەمیری حەسەنپور پێی وایە: جیاوازی بەیت لەگەڵ ھەندێک گۆرانی میللی کوردی وەک حەیران و قەتار و لاوک ئەوەیە کە بەیت بە زۆری گێڕانەوەی تێدایە و بە گشتی درێژە بەیت ھەروەھا بە روونی لە حیکایەت یان چیرۆکی کوردی جیایە. (حەسەنپوور، ۲۵/۳/ ۲۰۰۲ دەنگی ئەمریکا)
دوکتور ئیدریس عەبدوڵڵا لە توێژینەوەی "بەیت و تێورییەکانی هۆنینەوەی بەیت" دا بەمشێوەیە پێناسەی بەیتی کردووە: بەیت ھونەرێکی شیعری خۆماڵییە، بە کێشی پەنجە دەنووسرێتەوە، زمانی دەربڕینی ساکارە و نزیکە لە تێگەیشتنی زۆرینە، لە داستان نزیکە بەڵام لێشی جیاوازە، لەبەر ئەو وەسفانەی پێشووی ھی سەردەمی بەر لە سەرھەڵدانی ئەدەبیاتی ھونەری بەرزە زیاتر لە جۆرێکی ھەیە، وەکو کۆمەڵایەتی، ئەڤین، قارەمانی، دەکەوێتە خانەی ئەدەبیاتی میللی نەتەوەیی.( ئیدریس عەبدوڵڵا،۲۰۰۷: ل۴)
رەهبەر مەحموودزادە باس لە جیاوازی نێوان بەیت و قەسیدە دەکات و دەنووسێت: بەیتی کوردی مەدحی دەسەڵاتداران ناکا و یەکچوونی بەیت و قەسیدە نەک لەم لایەنە ناوەرۆکییەدا بەڵکو لە لایەنێکی فۆرمی پێکھاتەییدا زەق دەبێتەوە، بەیتە درێژەکان لەسەرەتاوە ھەتا کۆتایی چەندین بەشی جۆراوجۆر لەخۆدەگرن، کە مەنتقی فۆرمی، ناوەرۆکی ئەم بەشە جۆراوجۆرانە تا ڕادەیەک پێکەوە جیاوازییان ھەیە. (مەحموودزادە، ۲۰۰۳ : ل۳۳)
ناوەرۆکی بەیتی سەیدەوان
بەیتی سەیدەوان، بە یەکێک لە گرنگترین و بەرچاوترین بەیتە کوردییەکان لە قەڵەم دەدرێت کە لەناوچەی موکریانیی کوردستانی ئێران لە لایەن بەشێک لە بەیت بێژەکانەوە گوتراوە و شێوە و ریوایەتی جۆراوجۆری ھەیە، ئەحمەد بەحری لێکۆلەری بەیت و باوی کوردی لە کتێبی "گەنجی سەر بە مۆر" دا ئاماژەی بەوە کردووە کە ۱۷ کەس بەیتی سەیدەوانیان گوتووە کە ناوی ۱۵ بەیتبێژ دیارە و دوو بەیت بێژیش نەناسراون.
ناوی ئەو بەیتبێژانەی کە لە کوردستانی ئێران بەیتی سەیدەوانیان گوتووە برتیتین لە: عەلی کەردار ـ حەمەدی بەیتان ـ حاجی ساڵەی تەورە ـ مەحمەڵ رەسووڵ شێرمۆخ ـ حەمەدی ئاغای ـ مام ئەڵڵا ـ حەمە رەسوڵی سۆفی مینە ـ قالە شین ـ حەمە ساڵەی محەمەدی ـ کوێخا حەمەدی کاکۆڵی ـ حەمەجان ـ قادر قادر پوور ـ رەحیمی مەحمود حاجی- حاجی حەمەدی ئەسمەرێ.
بەڵام لە کوردستانی عێراق لەگەڵ ئەوەی کە شوێنی روودانی بەیتی سەیدەوان کەوتۆتە سنووری کوردستانی عێراق، تەنیا یەک کەس بە ناوی "رەسوڵ ئاوەژەیی" ئەم بەیتەی گوتووە کە "زیاد محەمەد ئەمین" ساڵی ۱۹۸۳لە کەشکۆڵی (چووزەبیزا)دا لە لاپەرەکانی ۶۵-۷۲ تۆماری کردووە. (محەممەد ئەمین،۲۰۰۹ ل۱۸۸)
بەمجۆرە ریوایەتەکانی بەیتی سەیدەوان دەبنە ۱۸ ریوایەت کە لە لایەن ۱۸ بەیتبێژەوە گوتراون.
لەو ۱۸ ریوایەتەدا، ھەرکام بە شێوەی جیاواز لەوی تر گوتراون، واتە لە بەیتەکان لە شێوەی گوتندا لە یەکتر ناچن، ئەوەی کە زۆر گرنگ بێ ئەوەیە کە بەیتی سەیدەوان لە ریوایەتدا دوو فۆرمی ھەیە.
یەکەم: شێوەیەکە کە تەنیا بە ( دەنگ و ئاواز، بە بێ موسیقا) دەگوترێت. (عەلی کەردار- حەمەمدی بەیتان ـ مەحمەڵ ـ رەسوڵ شێر موخ ـ حاجی حەمەدی ئەسمەرێ ـ مام ئەڵڵا ـ حەمە رەسووڵی سۆفی مینە ـ حەمە ساڵەی محەمەدی ـ کوێخا کاکۆڵی، حەمەجان و رەسوڵ ئاوەژەیی و دوو بەیتبێژی نەناسراو.)
دووهەم : بەیتبێژ بە قسە و گێڕانەوە بەیتەکە دەست پێدەکا، دواتر دەیکاتە دەنگ و ئاواز. (حاجی ساڵە تەورە ـ حەمەدی ئاغای ـ قالەشین ـ قادر قادرپوور ـ رەحیمی مەحمود حاجی.)
لێرەدا ئاماژە بە گرنگترین جۆری رەوایتەکان دەکەین.
لە جۆری دەنگ و ئاواز دا، گرنگترینیان بەیتەکەی (عەلی کەردار)ە کە بەمجۆرە گوتوویەتی و یەکێکە لەو ریوایەتانەی بەشێوەی تۆمارکراو پارێزراو لەبەر دەستە.
"بەھارە، بەھاڕیکی لە من بە دزی
رەبی خودایە ئەتۆ ھەوری رەحمەتێ بێنی
لە لای قوبلەی موبارەک لە داوێنی فەرەنگیان
لە سەر قەبری سەیدی خدری حەوت رەنگی
ئەمن زەینێ خۆم دەداوە تیلەگی دە کوێستانان
لێی دەرسقا ھەڵاڵە و بەیبون و سوێسنە
دەگەڵ گوڵی دەنێرگزی
تۆ خوا خزمینە کێ دیویەتی لە دەورەتی زەمانەی دا
باب بە دەستی خۆی کوری خۆی بکوژی!
***
بەھارە ئەوە بەھاڕیکە لە دڵی بابی کاکە سەیدەوانی دا دێ
چ بەھارێکی لە من لە نەکاوێ
ئەمن زەینێ خۆم دەداوە ئەوە ماڵ و مەڕەکەی کاکە سەیدەوانی
ھەڵی دەدا لە تیلەگی دەکوێستانێ
بەرانبەر و پێشاوپێش بە گۆمە دەلاوێ
ئەمن زەینێ خۆم دەکردە نێر وبەرانەکەی کاکە سەیدەوانم
ھەڵدەپسێنن سەری ھەڵاڵێ، بەیبونێ، گیاخاوێ
بۆ کەس نەبو بڵێ یارەبی عەبدولعەزیز
چاوی جاسوسێت کوێر بێ قامکی پەلەپیتکەت ھەڵوەرێ
ئەوە سەیدەوانە تفەنگی خۆت ماوێ
***
بەھارێک بە دڵی کاکە سەیدەوانم دادێ
چ بەھارێک لە من شین دەنوێنێ
ئەورۆ رەبی خودایە تۆ ھەوری رەحمەتێ بێنی
لە لای قوبلەی موبارەک لە داوێنی فەرەنگیان
لە سەر چادر و چیغەکەی کاکە سەیدەوانم ھەڵبرژێنی
ئەوە رەبی ھەڵکەیە بای رەحمەتێ
لە غەمی عەبدولعەزیزی بدە لە بەحری خوێیەی تێپەڕێنی
تۆ خوا خزمینە کێ دیویەتی لە دەورەتی زەمانەی دا
باب بە دەستی خۆی کوری خۆی بکوژێ ، دەخوێنی بگەوزێنی!
***
ئەوە بەھارێک بە دڵی بابی کاکە سەیدەوانی دا دێ
ئەرێ چ بەھارێکی لە من لە شەرە
رەبی خودایە ئەتۆ ھەورێکی بێنی
لە لای قوبلەی موبارەک لە داوێنی فەرەنگیان
ببارێنی بارانی رەحمەتێ
قەبری کورانم بۆ بکەیەوە تەڕە
ئەمن زەینێ خۆم دەداوە سەری قەبری کورانم
لێێ دەرسقا ھەڵاڵە و بەیبون و سوێسنەو گوڵە شێست پەڕە
ئەمن دەستی خۆم دەدا تفەنگێ روم دەکردە چیاێێ مەغڵووبێ داسنیان
بە داوێنی بەردادا دەرۆیمە خوارێ
دەمروانی تاقێ سیپانێ وێران بوو
خۆ من نەمدەزانی کاکۆڵی کاکە سەیدەوانی یە
دەگەڵ گوڵی کوێستانێ، پشوێکە بای شەماڵ لێی دەدا
بە یەکیان دەداتەوە گەرە
ئەمن تفەنگێ خۆم داوێشتە سەر بەردی و جاسوسم لێدەگرت
بۆ کەس نەبوو بڵێ چاوی جاسوسێت کوێر بێ
تەقەم لە تفەنگێ دەھات
لەوێ سەیدەوانم وەسەر یەک دەگەڕا
ئەلحان ئەگە ئەمن بچم بڵێم خزمینە داوەتێ ناکەم
دەستی دیلانێ بەردەن
ئەوە پێم دەڵێن عەبدولعەزیز شێت بوە ، خەرەفاوە
پیرێکی ئاخر شەڕە
***
ئەوە بەھارە چ بەھارێکی لە من بەغللورە
ئەورۆکە ئەمن زەینێ خۆم دەداوە سەری قەبری کاکە سەیدەوانم
لێێ دەرسقا ھەڵاڵەو بەیبون و سوێسن و گوڵە زەمبوورە
وەرن خزمینە کێ دیوێتی لە دەورەتی زەمانەی دا
لە سەر سێ کوران را
بووک بچنەوە ماڵی بابیان بە بەژنی دەسوورە
شەرت بێ رۆڵە ئەمن لە پاش ئێوە
دە لاقم نەکەم چەکمان و دە شانم نەکەم تفەنگی سێ تیر
تازە ناچمەوە راوی نێری بەلەکوورە
***
ئەوە بەھارێک لە دڵی بابی کاکە سەیدەوانم دادێ
چ بەھارێکی لە من ھالۆزە
ئەمن زەینی خۆم دەداوە سەری قەبری کاکە سەیدەوانم
لێی دەرسقا ھەڵاڵەو بەیبون و سوێسنەو و گوڵە نەورۆزە
شەرت بێ بە شەرتی خودای ئەمن لە پاش ئێوە
دەلاقم نەکەم چەکمان و دە شانم نەکەم تفەنگێ
تازە ناچمە راوی نێری بەلەبۆزە
***
بەھارێک لە دڵی بابی کاکە سەیدەوانم دا دێ
چ بەھارێکی لە من سەر بە زستانە
ئەورۆ ئەمن زەینێ خۆم دەداوە سەر قەبری کاکە سەیدەوانم
لێی دەرسقا ھەڵاڵەو بەیبون و سوێسنەو و نەورۆزە
گوڵی دانە بە دانە
شەرت بێ بە شەرتی خودای ئەمن لە پاش ئێوە
دەلاقم نەکەم چەکمان و دە شانم نەکەم تفەنگی سێ تیر
تازە ناچەمە راوی ئ‌وان کێویانە
***
ئەرێ ھەر لە زەمانی ھەوەکونێ ئەو زەمانی
ھەر لە دەوری شای ھەتا دەوری نۆشیروانی
خزمینە وەرن ئەنگۆ سێ داوەتان بۆ دڵی عەبدولعەزیزی بگرن
یەکیان ئی مەلکەوانی
دومینت ئی نێچیرەوانی
سێ مینەت ئی کاکە سەیدەوانی
ئەرێ گەلی دەبرادەران گەلی دەخزمان
تۆ خودا کێ دیویەتی لە دەورەتی دەزەمانان
لە سەر سێ کوران را
بووک بە جلی سور بچنەوە ماڵە بابانی
***
وەرە نێوچیرەوانم مرد دەنگم نەکرد
مەلکەوانم مرد ھەر شوکری خودام کرد
بە خودای سەیدەوان رۆڵە خۆڵی گەرمێن و کوێستانێت
وەسەری عەبدولعەزیزی دەکرد
ئەیرۆ ئەرێ رۆڵە بابەکەی بابم کاکە سەیدەوانم رۆ
ھەتا ئەوێ رۆژێ خودا لە من دەکاتەوە دیوانێ
وەسەری عەبدولعەزیزم دەکردەوە خۆڵی کۆ کۆ
***
ئەوە بەھارێکم گەیوەتێ چ بەھارێکی لە من سەرە بەھارێ
خزمینە عاشیرەتی داسنیان ئەھلی دەژەنگارێ
دارەمەیتکم بۆ ساز کەن
مەیتی کاکە سەیدەوانم لە چیایێ رەنگین دەگەڵ بێننەوە خوارێ
تۆ خودا قەبری ئەویشم بۆ ھەڵکەنن لە کن نێچیرەوان و مەلکەوانێ
ئەویشم بۆ بدەنەوە لە قەتارێ
شەرت بێ رۆڵە لە پاش ئێوە پشت دە دینی داسنیان کەم
روو کەمەوە بیتی شەریف
بۆ مەککەی موعەززەم بچمە خوارێ.
بەیتەکە سەرجەم بە دەنگ و ئاواز گوتراوە و عەلی کەردار بەیتبێژی بەیتی سەیدەوان خۆی لە جێی عەبدولعەزیزی داسنی سەرۆکی عەشیرەی داسنیان دادەنێ و هەر لە دەسپێکەوە لە زمانی عەبدولعەزیزەوە شینگێری بۆ لە دەستدانی کوڕە لەدەستچووەکانی دەکا و لووتکەی تراژیدیا ئەو کاتەیە کە سەیدەوان بە دەستی خۆی دەکوژرێ و داوا لە عەشیرەی داسنیان دەکا مەیتی سەیدەوان لە چیای مەغلووب بێننە خوارێ و لە تەنیشت نێچیروان و مەلکەوانەوە بینێژن. بەیت بێژ لە زمانی عەبدولعەزیزەوە تەرمی کوڕەکانی بە تایبەتی سەیدەوان دەلاوێنێتەوە و بەمشێوەیەسەرنجی بەیت بێژ سەرنجی گوێگر و بەردەنگەکانی بۆ لای خۆی رادەکێشێ کە تا کۆتایی بەیتەکە.
لێرەدا لەسەر چەند لایەنی گرنگی بەیتی سەیدەوان دەدوێین؛
ئایین لە بەیتی سەیدەوان دا
مەسەلەی ئایین لە تەواوی ریوایەتەکانی بەیتی سەیدەواندا بە زەقی دەبیندرێ و ئاماژە بەوە کراوە کە عەبدولعەزیزی داسنی کە سەرۆکی عەشیرەتی داسنیانە، بەهۆی ئەو موسیبەتانەی بەسەری دێ، لە دینی خۆی روو وەردەگێڕێ و روو دینی ئیسلامی دەکا و دەبێ بە موسوڵمان.
لە هیچ کام لە بەیتەکاندا بەیت بێژەکان بە روونی ئاماژە بەوە ناکەن عەشیرەتی داسنی پەیرەوی چ ئایینێکن، تەنیا لە ریوایەتی "حەمەدی ئاغای" دا لە دەسپێکی بەیتەکدا، بەیت بێژ دەڵێ: " عەبدولعەزیز لە یەزیدیان بوو"، کە مەبەستی ئیزیدییەکانە.
هەر وەک لە کۆتایی ریوایەتەکەی "عەلی کەردار" دا هاتووە کە عەبدولعەزیز وەک سەرۆکی عەشیرەتی داسنی سوێند دەخوا پشت لە دینی داسنیان کا و رو لە مەککەی پیرۆز بکا و ببێتە موسوڵمان.
"شەرت بێ رۆڵە لە پاش ئێوە پشت دە دینی داسنیان کەم
روو کەمەوە بیتی شەریف
بۆ مەککەی موعەززەم بچمە خوارێ." (بەحری، ۲۰۰۰ ل۲۴۴)
خاڵی جێی سەرنج ئەوەیە کە بەیتی سەیدەوان پەیوەندی بە دەڤەری شەنگال و پەیرەوانی ئایینی ئێزیدی لە کوردستانی عێراقەوە هەیە و ئەمەش لە شێوازی گێرانەوەی بەیتبێژەکەوە دەردەکەوێ کە لێکۆلەرانی بەیتە کوردییەکان ئاوڕیان لەو لایەنە نەداوەتەوە و پتر چوونەتە ناو ئاواز و شێوازی گێرانەوەکە.
پرسیاری گرنگ ئەوەیە داسنییەکان کێ بوون و لە کوێ ژیاون؟
نەوشیروان مستەفا ئەمین لە کتێبی "بە دەم رێگاوە گوڵ‌چنین" بە ئاماژەپێکردن بە کتێبی "معجم البلدان"ی یاقووتی حەمەوی بەمجۆرە وشەی "داسن" شی دەکاتەوە:
"ئیزەدی
ناوی شوێنیکی دیکەی بردووە
داسن
شاخێکی گەورەیە لە باکووی موسڵ لە لای رۆژهەڵاتی دیجلە، خەڵکێکی زۆری لێیە "من اطوائف الکراد" کە پێیان دەوترێ: داسنی.
ئێستاش هەمان چیا و ناوچە بە هەمان ناو ماوە، پێرەوانی ئۆلی ئیزەدی لێیە. هەندێ جار بە ئیزەدیەکانیان وتوە داسنی." (ن مستەفا ئەمین، ۲۰۱۲: ل۴۳)
لە کۆنترین دەستنووس بەزمانێکی ئەوروپیشدا کە بۆ یەکەمجار دوکتور هەڵکەوت حەکیم وەریگێڕاوەتە سەر زمانی کوردی، لە بەشی دووهەمدا بەم چەشنە باس لە ئێزیدی داسنی کراوە؛ "یەکەم جۆری ئێزیدییەکان میللەتی داسنین، داسنییەکان نزیکەی نیورۆژ ڕێ زیاتر دوور نینلە مووسڵەوە کە نەینەوای تازەیە"، هەرەها لە بەشی پەراویزدا لە شەرحی وشەی داسنی دا نووسیویەتی: "بە پێی Menzel مەنزەل کە وتاری یەزیدیی ئەنسیکلۆپیدیای ئیسلامی نووسیوە، داسنی و یەزیدی دوو ناون بۆ هەمان میللەت، خدرێ سلێمان و سەعدوڵڵای شێخانی لە کتێبی کورتە باسێک دەربارەی شێخان و شێخان بەگی، بەغدا، ل۱۰-۱۲، روونیکردۆتەوە کە خەڵکی غەیرە ئێزیدی لە دەوروبەری مووسڵ پێیان دەڵێن داسنی، هەروەها بۆچوونێکی مەسعود محەمەدیان هێناوەتەوە کە دەڵێ: ئەم ناو کەسانیتر داویانە بە ئێزیدییەکان بۆ سووککردنەوە. ماناکەشی دێوپەرەستە. هەروەها عەباس عەزاویش لەو بڕوایە دایە، هەر چەندە بۆ ئەوە دەچێ کە لە ڕبوردوودا ئەم ناوە ناوی خێڵێکی ئێزیدی بووبێت. (حەکیم، ۲۰۱۳ ل۷۳)
لە بەیتەکەدا باسی چیای مەغلووبی داسنیان کراوە کە مەبەست چیای مەقلووبە و لە نزیک موسڵ هەڵکەوتووە و پەرستگەیەکی مەسیحییەکان بە ناوی "دێر مارمەتی" لێیە و بە گوێرەی زانیارییەکی مەیدانی، "دێر مارمەتی" كۆنترین دێری مەسیحییەكانە لە سنووری پارێزگای مووسڵ و دەكەوێتە سەر چیای مەقلوب و ۳۵ كم لە سەنتەری شاری مووسڵەوە دوورە .
بەو پێیەی بەیتبێژ ریوایەتی سەیدەوان دەگێرێتەوە، روودانی بەیتەکە بۆ سەردەمانی پێش هاتنی مەسیحییەکان بۆ ئەو ناوچەیە دەگەڕیتەوە کە هەر وەک ئاماژەی پێکرا بە ئیزەدییەکان گوتراوە داسنی. بەیتبێژ زانیاریی لەمەڕ ئەو دینە نییە کە عەبدولعەزیز و عەشیرەتی داسنی باوەڕیان پێیەتی. لە راستیدا بەیتی سەیدەوان وەک هەموو بەیتەکانی دیکە سینگ بە سینگ هاتووە و بەسەدان بەیت بێژ گوتوویانە تا گەیشتووە بەو بەیت بێژانەی کە بەیتەکانیان بە دەنگ تۆمار کراوە، بۆیە ئەوانیش بەیتەکانیان لە کەسانی دیکەوە بیستووە و لەبەریان کردووە و دواتر ئاڵوگۆڕییان بەسەردا هێناوە و سەر لە نوێ گوتوویانەتەوە،ئەو کەسانەش کە لێکۆڵینەوەیان لەسەر ریوایەتەکانی بەیتی سەیدەوان کردووە کەمتر ئاوڕیان لە مەسەلەی دین داوەتەوە، بەڵام لە هیچ دەقێکدا بە ئاشکرا باس لە ئایینی ئیزەدی ناکرێ کە عەشیرەتی داسنی پەیرەوییان لێکردووە.
لە شوێنێکی دیکەدا باس لە "ئەهلی دە ژەنگارێ" کراوە کە بە کوردی "شەنگال Şengal " و بە عەرەبی "سنجار"ی پێدەگوترێ و کە شارێکی بەناوبانگی ئیزەدییەکانە و لە کوردستانی عێراق هەڵکەوتووە و لە ئیستاشدا زۆربەی دانیشتووانی ئەو شارە سەر بە ئایینی ئیزەدیین. بەشێک لەو بەیت بێژانەش کە لە کوردستانی ئێران بەیتەکەیان بە زیندوویی هێشتۆتەوە و سینگ بە سینگ هێناویانە، پێدەچێ دەستکاری ناوەرۆکی بەیتەکەیان کردبێ، وەک لەوەی عەلی کەردار دا، هەڵگەڕانەوە لە دینی داسنی و هاتنە سەر دینی ئیسلام زۆر زەق کراوەتەوە.
لەراسیتدا بەیتی سەیدەوان بەیتێکی ئایینی نییە و لایەنی ئایینی بەسەردا زاڵ نییە، بەڵام ھەندێ لە بەیتبێژەکان بۆچوونیان وابووە کە ئایینی عێلی داسنیان لە ئایینی ئیسلام جیاواز بووە بۆیە خۆیان ئاڵوگۆرییان لە ناوەرۆکی بەیتەکەدا پێکهێناوە.
ئەو بەیتبێژانەی کە ئاماژەیان بە جیاوازبوونی دینی عەبدولعەزیز کردووە لە کۆتاییدا دەگەنە ئەو ئەنجامەی کە عەبدولعەزیز پشت لە دینی داسنیان دەکات و دەبێتە موسوڵمان، ئەوەش کاریگەری زۆری لەسەر کۆمەڵگەی کوردی داناوە و ئایینی ئیسلام لای کورد بە ئایینی پیرۆز لە قەڵەم دراوە و موسوڵمانبوونی عەبدولعەزیز دڵی جەماوەری خۆش کردووە، ئەگەر چی تراژیدیای سەیدەوان ناخی بیسەری وروژاندووە بەڵام ھەندێکی تر لە بەیتبێژەکان باوەڕیان وایە کە عەبدولعەزیز لە دوای گیان لەدەستدانی کوڕەکانی دەمرێ و کۆتایی بە ژیانی دێ.
سیستەمی باوک سالاری لە بەیتی سەیدەوان دا
ھەر وەک باسکرا زۆربەی ریوایەتەکان لە زمانی عەبدولعەزیزەوە گوتراوە، بەیتبێژ ھەوای گێڕانەوەی کارەساتەکە دەداتە دەست باوک واتە (عەبدولعەزیز).
بەیتبێژەکان ھەوڵیان داوە،باوک وەک فاکتەرەی سەرەکی، وەک خاڵی بەھێزی ناو بەیتەکە نیشان بدەن،تەنانەت ئەو کاتەش کە شین‌گێڕی بۆ مەرگی کوڕەکانی دەکا.
" قارەمانی زۆربەی بەیتەکانی سەر بە یەکەم قۆناغی پەرەسەندنی بەیت لە سەرۆک عێل پێک دێن، کەوابوو عەبدولعەزیزیش تاقە ھێزی باندە و گەورەی قەومی داسنیان بووە، دیلان، کەسەر، ژیان، مەرگ، تەنیا بە ئاماژەی سەرپەنجەی ئەو بووە و بەس" (وەلیانی،۲۰۰۴ ل۱۶۹)
لە بەیتی سەیدەواندا دەسەڵاتی عەبدولعەزیز وەک سەرۆک عەشیرە و وەک گەورەی داسنیان لە ھەموو ریوایەتەکانی بەیتەکەدا دیار و بەرچاوە، تەنانەت ئەم دەسەڵاتە بەھێزە لە بنەماڵەکەی خۆشی‌دا رەنگی داوەتەوە و شێوەیەک لە باوکسالاری لە کۆمەڵگەی کوردی نیشان دەدات.
عەبدولعەزیز دەیەوێ دەسەڵاتی پڕ لە زەبر و زەنگی خۆی بەسەر بنەماڵە و عەشیرەکەیدا بسەپێنێ و لە ئاکامی ئەو باوکسالارییەدا کوڕەکانی تێدا دەچن.
"مەلکەوان و نێچیرەوان ھەریەک بە لەونێکی پڕشک و گومان لەناکاو تێدا دەچن بەڵام سەرەڕای تابۆی ماتەم و کەسەر بە عەزمی سەرۆک گڕی دیلان گەرمە و بەردەوام یانی دەسەڵاتی لە رادەبەدەر و غورووری بێ سنووری پیری ئاخر شەڕ ڕێ نادا ھیچ مرۆڤێ تەنانەت ھێزی باندەستی سروشتیش قسە دە قسەیدا بکا و رێی پێ چەواشە کا" (وەلیانی.۲۰۰۴ ل ۱۷۰ و ۱۷۱)
عەبدولعەزیز ئەوەندە بە دەسەڵات بوو، کە ھەر قسەیەکی کە دەیکرد دەبوایە جێ بەجێ بکرایە،لە یەک رۆژدا بڕیار دەدا سێ بووک بۆ سێ کوڕانی بخوازێ بەڵام لەگەڵ مەرگی کوڕەکانیشدا دەلێت نابێ دەستی دیلان بەربدرێ و دەبێ شایی و خۆشی بەردەوام بێ. یان لە هەندێ ریوایەتدا یەک بووک بۆ مەلکەوان دەخوازێ، لە پاش مەرگی ملکەوان دەدرێ بە نێچیرەوان و لە پاش مەرگی نیچیرڤان دەدرێ بە سەیدەوان.
باوکسالاری لێرەدا دەگاتە ئەو پەڕی خۆی ـ لێرەدا بەیتبێژ باسی لەوە دەکات کە سەیدەوان بە خواستی خۆی رازی بووە دوای مردنی براکانی بووک بگوازێتەوە، بەڵام ئەوەی راستی بێ ھەندێ لە لێکۆڵەران پێیان وایە کە سەیدەوان، ملکەچی عەبدولعەزیزی کردووە و بۆ ئەم مەبەستەش روودەکاتە چیا و عەبدولعەزیز بۆ ئەوەی بیگەڕێنێتەوە دەچێتە چیای مەغلوبی داسنیان و ئیتر لەبەر ئەوەی سەیدەوان نا فەرمانی کردووە، بە تفەنگ دەیکوژێ و دواتر شین‌گێڕی بۆ کوڕەکانی دەکات.
پێگەی ژن لە بەیتی سەیدەواندا:
تەنیا جیاوازییەکی بەرچاو کە دەکرێ ئاماژەی پێ بکرێ لە چاو بەیتەکانی تر ئەوەیە کە لەبەیتی سەیدەواندا پێگەی ژن زۆر کاڵ و کەم رەنگە.
دیارە ھەروەک ئاماژەمان پێ‌کرد رەنگە ئەویش بۆ ئەو سیستەمە باوکسالارییەی ناو عەشیرە بگەڕێتەوە.
بەیتبێژەکان لە زاری عەبدولعەزیزی باوک و عەبدولعەزیزی سەرۆک عێلی داسنیان رووداوەکە دەگێڕنەوە و ھەر عەبدولعەزیزیش شین‌گێڕی بۆ کوڕەکانی خۆی دەکات. لەیەک شوێنی بەیتی سەیدەواندا لە کۆی ھەموو ریوایەتەکان، ھیچ ئاماژەیەک بە وشەی دایک و رۆڵی دایک نەکراوە، پێدەچێ لەو سەردەمەدا ژنانی ناو عەشیرە دەسەڵاتێکی ئەوتۆیان نەبووبێ، ھەر بۆیە باس لە خێزانی عەبدولعەزیز و دایکی مەلکەوان و نێچیرەوان و سەیدەوان نەکراوە.
"رووپەڕێکی تر لە کەسایەتی (عەبدولعەزیز) پەیوەندی بەم مەبەستەوە ھەیە کە بە ھێندگرتن و بزربوونی کەسایەتی ژن، تایبەتییەکی جێی سەرنجە لە نیزامی (باوک میری)دا. ژن لە ھیچ سووچێکی بەیتەکە دەورێکیان نییە و تەنانەت نە شینی دایکی مل بە کوێن و زگ سووتاو دەبیستین ، نە بەرۆک دادڕین و رۆڕۆی بووکی کۆستکەوتە، چۆن بەحوکمی خونکار، کۆڕی رەشبەڵەک گەرمەو بزە نابێ لە لێو بترازێ و دەبێ ئەسرین ھەروا لە چاو قەتیس بمێنێ."(وەلیانی، ۲۰۰۴ ل ۱۷۱)
ئەحمەد بەحری لە کتێبی گەنجی سەربەخۆ مۆرادا سەبارەت بە پێگەی ژن لە بەیتی سەیدەواندا دەڵێت:
"یەکێ لە خاڵە گرنگەکانی ئەم بەیتە کە دەبێ سەرنجی بدرێتی مەسەلەی ژنە، ئەگەر بێژین لە بەیتی سەیدەواندا ژن بێ بایەخترین شتە، بە ھەڵەدا نەچووین، لانی کەم دەبوایە دوو ژن لەم بەیتە خەماوییەدا دەوریان دیار بوایە، یەکەم دایک و ئەویتر بووکە، ئەو دایکەی سێ کوڕی بە شێوەیەکی ئاوا دڵتەزێن بێ نێوەبڕ، جوانە مەرگ دەبن، نە تەنیا دەوری نییە! نە تەنیا شین‌گێڕی ناکا، بەڵکو تەنانەت جارێکیش ناوی نایە لە بەیتی سەیدەوان لەمبارەوە لە شین‌گێڕی و پێھەڵاگوتندا لەگەڵ گشت بابەتەکانی لەم چەشنەی ئێمە جیاوازی ھەیە" (بەحری ۲۰۰۰، ل ۲۴۹)
کەوایە بۆمان دەردەکەوێ کە زمانی پیاو، زمانی زاڵە بەسەرلەبەری بەیتی سەیدەواندا.
کارەکتەرەکان پیاون و ھیچ رۆڵێکی ئەو تۆ بە ژن لەم بەیتە نەدراوە.
تراژیدیا لە بەیتی سەیدەواندا:
لەناو بەرهەمە بەناوبانگەکانی جیهان لایەنی تراژیدیا بەرجەستە نیشاندراوە و لە ناو ئەدەبیی زۆربەی گەلانی جیهان لایەنی تراژیدیا دەبیندرێ.
بەیتی سەیدەوان بە نمونەی بەیتی تراژیدیا لە قەڵەم دەدرێت کە ناخی مرۆڤی کوردی ورووژاندووە. لە بەیتی سەیدەواندا یەکێک لە قارەمانەکانی لە شاخ ھەڵدەدێردرێ و یەکێکی تر شەوی بووکێنی پەردووگیر دەبێ و ئەوی سێھەم بە دەستی باوکی دەکوژرێ، لە یەکێک لە ریوایەتەکاندا دوو کوڕ بە دەستی باوکیان دەکوژرێن، کەواتە ناوەرۆکی بەیتەکە پڕە لە کارەسات وەک چۆن ھەندێ بەیتبێژەکان لایان وایە کە قارەمانی سەرکێش واتە عەبدولعەزیز لە پاش مەرگی کوڕەکانی (مەرگ) ھەڵدەبژێرێ، مەرگێک کە ھەڵبەت لە ناکاو نییە، بەڵکو ئەنجامی مەنتیقی راستەوخۆی رووداوەکان لەناو پێکھاتەی بەیتەکە دایە.
"قارەمان بە ھۆی نەبوونی بەخت (ھەڵگەڕانەوەی بەخت Reversal) یان گەمەی چارەنووسی لەناکاو لە لوتکەی بەختەوەری دەکەوێتە ناو چاڵی بێبەختی. گۆڕانی چارەنووس، ئەنجامی ئەو کارە ھەڵەیەیە کە لەلایەن قارەمانەوە روودەدات. بە وتەی لێکۆڵەرە رۆژئاواییەکان، ئەو بە ھۆی ئەو خاڵە لاوازەی کە ھەیەتی، تووشی ئەم ھەڵەیە دێت، بەو خاڵە لاوازە لە یۆنانی (ھەمەرتیا Hamartia دەگوترێ کە لە ئینگلیزی‌دا بە Tragic flaw واتە خاڵی لاوازی تراژیک وەرگێردراوە." (شمیسا ۱۹۹۹، ل ۱۳۳)
سوارەی ئیلخانی زادە لە کتێبی تاپۆ و بومەڵێڵ دا کە کۆی ئەو وتارانەن کە کاتی خۆی لە رادیۆی کوردی تاران پێشکەشی دەکرد دەڵێت: "بەداخەوەم کە وێژەی ئێمە لەناو گەلانی جیھاندا بڵاونەبۆتەوە، دەنا خوای عالەم کە بەیتی (سەیدەوان) زۆر لە (ھاملێتی)ی (شکسپیر) بەرزترە. شکسپیر لای وایە (ھەبوون یان نەبوون) مەبەست یەکێ لەو دوانەن؛ بەیتبێژی سەیدەوان دەڵێت: (دیلان یا ماتەم) کامیان مەبەستی ژیانە؟"
سوارەی ئیلخانی زادە لە وتارەکەیدا بەم جۆرە باس لە قارەمانی ناو بەیتی سەیدەوان و قارەمانی شکسپیر دەکات: "قارەمانی شکسپیر (ھاملێت)ی باوک کوژراوە، دایکی خیانەتکار و مامی پیاوکوژ، بووتە ھۆی پەژارەی (ھاملێت) بەڵام لە(بەیتی سەیدەوان)دا باوکێک سێ کوڕی گەنجی دەمرن کە یەکێک بە دەستی باوکەکەوە دەکوژرێ." (ئیلخانیزادە ۲۰۰۷، ل ۳۸۷)
لە ھەندێ ریوایەتدا (سەیدەوان) نافەرمانی باوکی دەکا روو لە چیای مەغلووب دەکا و عەبدولعەزیز دەست دەداتە تفەنگ کە بچێت ڕاوی بزنە کێوییەک بکات، باوک و کوڕ ھەردوو لە چیان لێرەدا سات دەگاتە ئەو پەڕی خۆی و پێی وایە کاکۆڵی سەیدەوان، ڕدێنی بزنە کێوییە، تەقە لە تفەنگ دەکاو کوڕ لە خوێنی‌دا دەگەوزێنێ. بەیتبێژەکان ئەوەندە شارەزایانە ئەم بەیتەیان ھۆنیوەتەوە کە ھەر لە سەرەتاوە ئاماژەیەک بە کوشتنی کوڕ لەلایەن باوک کراوە و دواتر چۆنیەتی روودانەکە لە زاری عەبدولعەزیز دەگێڕنەوە.
(توخوا خزمینە کێ دیویەتی لە دەورەتی زمانەیدا
باب بە دەستی خۆی کوڕی خۆی بکوژێ!)
ئەنجام
بەیتی سەیدەوان یەکێک لە شاکارەکانی ئەدەبیی زارەکیی کوردییە کە تا تا ئێستا لە لایەن ۱۸ بەیتبێژ بە ۱۸ ریوایەتی جۆراوجۆر گوتراوە، بەڵام ناوەرۆکی هەر هەموومان یەک چیرۆکە کە لە ناوچەیەکی ئێزیدی نشین لە کوردستانی عێراق روویداوە،ئەم بەیتە سنوورەکانی بەزاندووە و گەلێک بەیتبێژ لە ناوچەی موکریانی کوردستانی ئێران سینگ بە سینگ هێناویانە و بەشێکیان بە تۆمارکراوی پارێزراون.
بەیتی سەیدەوان هەتا ئێستا بە وردی لێکۆلینەوەی لەبارەوە نەکراوە و تەنیا ریوایەتەکان لە شێوەی زارەکیی گواستراوەتەوە سەر کاغەز و نووسراونەتەوە. ئەگەر لێکۆلینەوەی ورد لە رووی ناوەرۆک و شێوازی گێراوە و توخمەکانی چیرۆک، لە سەر بەیتی سەیدەوان بکرێ، ئەم بەیتە شان لە شانی شاکارە ئەدەبییەکانی جیهان دەدات و وەک سەرمایەیەکی کلتووریی و ئەدەبیی بۆ گەلی کورد تۆمار دەکرێ.
بەیتی سەیدەوان تێکەڵاوییەکە لە ئایین و باوک سالاریی و تراژیدیا. بەیتبێژەکان بە شێوازی جۆر بەجۆر ئەم بەیتەیان سینگ بە سینگ گواستۆتەوە و وەها بە گوێی بیسەرانی خۆیان گەیاندووە کە چێژی لێوەربگرن و کاریگەریی لەسەر ژیانیان دابنێ. ئەوانەی تەنیا یەکجار بەیتی سەیدەوانیان بیستبێ، بۆ هەتاهەتایە لە بیر و زەینیاندا ماوەتەوە. بەیتی سەیدەوان بەرهەمێکی بەپێزی ئەدەبیاتی فۆلکلۆریکی کوردییە و لە خانەی ئەدەبیی زارەکیی کوردی‌دا دەبێ بە بایەخەوە لێی بڕوانین.
پێرستی سەرچاوەکان
کتێبە کوردییەکان:
ئەحمەد بەحری، گەنجی سەر بە مۆر، سلێمانی، دەزگای چاپ و پەخشی سەردەم، زنجیرە ۷۹/ ۲۰۰۰٫
ـ ئیدریس عەبدوڵڵا، بەیت و تیۆرییەکانی ھۆنینەوەی بەیت، ھەولێر، ۲۰۰۷٫
ـ د. مارف خەزنەدار، مێژووی ئەدەبی کوردی، چاپخانەی وەزارەتی پەروەردە، بەرگی دووەم/۲۰۰۱٫
ـ رەھبەر مەحموود زادە، پێکھاتەی بەیتی کوردی، مرکز نشر و فرھنگ (بیات کردی، اورمیە ۱۳۶۳ ھەتاوی.
ـ سوارە ئیلخانی زادە، ناپۆ و بومەلێڵ، تاران، چاپی یەکەم/ ۱۳۷۸ ھەتاوی.
ـ پ.د.عێزەدین مستەفا رەسوڵ، مێژووی ئەدەبی کوردی،بەرگی یەکەم/ سلێمانی،۲۰۱۲
– نەوشیروان مستەفا ئەمین، بەدەم رێگاوە گوڵ‌چنین،کتێبی یەکەم/بیروت،۲۰۱۲
– دەربارەی کوردە ئیزیدیەکان (کۆنترین دەستنووس بە زمانێکی ئەوروپی لەسەر کورد، بڵاوکردنەوە بۆ یەکەمجار لەگەڵ پێشەکی: پۆل پێردرێزی، وەرگێڕان و پێشەکی و پەراوێز: د. هەڵکەوت حەکیم/ هەولێر، ۲۰۱۳
ـ عەزیز وەلیانی (ژیلەمۆ) ئاوڕێک لە ئەدەبی فۆلکلۆری کوردی، مرکز نشر فرھنگ ھیوا مھاباد، چاپ اول/ ۱۳۸۳ ھەتاوی.
– عەبدوڕەحمان شەرەفکەندی (ھەژار)، ھەنبانە بۆرینە، تاران، چاپی یەکەم/ ۱۳۶۹، ھەتاوی
– زیاد محەمەد ئەمین، جوانستان، چەند بەیتێکی فۆلکلۆریی ناوچەی پشدەر و مەرگە، ئەنستیتۆی کەلەپووری کورد،سلێمانی،۲۰۰۹
سەرچاوە فارسییەکان:
ـ د. سیروس شمیسا، انواع ادبی، چاپ ششم، تھران ۱۳۷۸ هەتاوی.
گفتوگۆ:
۱ـ گفتوگۆی ئۆمەر دزەیی لەگەڵ د. ئەمیری حەسەن پور دەنگی ئەمەریکا، ۲۵/۳/۲۰۰۲
ئەرشیڤی دەنگی:
بەیتی سەیدەوان بە دەنگی عەلی کەردار:
|
<urn:uuid:35a29e02-2ff4-4a82-bb0e-4829915fdfec>
|
CC-MAIN-2017-22
|
http://www.rojikurd.net/bayti-saydawan-jamal-najari/
|
2017-05-26T14:49:44Z
|
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2017-22/segments/1495463608668.51/warc/CC-MAIN-20170526144316-20170526164316-00303.warc.gz
|
ckb
| 0.904972 |
Arab
| 27 |
{"ckb_Arab_score": 0.9049721360206604, "hac_Arab_score": 0.07278912514448166, "sdh_Arab_score": 0.02221357636153698}
|
پـۆلیسی ئیتاڵیا پـیاوێـکی مهغریبیـیان ده‌سـتگیرکردووه به گومانی ئه‌وه‌ی پـیلانی داڕشـتووه بۆ هێرشکردنه سه‌ر کنیشتێـک له شـاری میلان.
یه‌که‌ی دژه تێرۆری ئیتاڵیا ده‌ڵێت پـیاوه‌که ته‌مه‌نی 20 سـاڵه و له ئیتاڵیا گه‌وره بووه و زوویه‌کی ئه‌مڕۆ پـێـنجشه‌ممه له شـاری بریشیای باکوری وڵات ده‌سـتگیرکراوه.
ده‌سه‌ڵاتداران ده‌ڵێن له ناو کۆمپـیۆتهرهکهی زانیاری وردی تیادا بووه له‌سه‌ر ڕێوشـوێنه ئاسایشیـیه‌کانی ناو کنیشته‌که، وه‌ک ژماره‌ی پاسه‌وانان و خاڵه‌کانی چوونه ناوه‌وه.
ده‌سه‌ڵاتدارانی ئیتاڵیا پـێـکه‌وه له‌گه‌ڵ هاوتا ئه‌مه‌ریکایی و بهریتانیـیهکانیان کارده‌که‌ن بۆ لێـکۆڵینه‌وه له مه‌سه‌له‌که.
هه‌ر ئه‌مڕۆ پـێـنجشه‌ممه پـۆلیسی به‌ریتانیا له له‌نده‌ن ژنێـکی یه‌مه‌نیـیان ده‌سـتگیرکردووه که په‌یوه‌ندی به‌و مهغربیـیهوه هه‌بووه. گومان ده‌کرێت ئه‌و ژنه زانیاری گرنگی بۆ کاری تێرۆریستی کۆکردبێته‌وه.
|
<urn:uuid:b09cbe58-d90f-45f2-86e2-57a6a4b27fb9>
|
CC-MAIN-2017-22
|
http://www.dengiamerika.com/a/italy-terrorism-15mar12-142826215/1248650.html
|
2017-05-26T22:36:35Z
|
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2017-22/segments/1495463608686.22/warc/CC-MAIN-20170526222659-20170527002659-00120.warc.gz
|
ckb
| 0.998999 |
Arab
| 14 |
{"ckb_Arab_score": 0.9989994168281555}
|
ڕۆژنامه‌وان له‌تیف فاتح فه‌ره‌ج ده‌ڵێت یه‌کێک له کێشه سه‌ره‌کیه‌کانی لایه‌نه عێراقیه‌کان که تا ئێستا هیچ به‌ره‌و پێشچونێک له کۆبونه‌وه‌کانیاندا نه‌هاتۆته کایه ئه‌وه‌یه که ئه‌و لایه‌نانه نایانه‌وێت یه‌کتر قه‌بوڵ بکه‌ن. له گفت و گۆیه‌کدا له‌گه‌ڵ هاوکارمان به‌ڵێن ساڵح ، ڕۆژنامه‌وان له‌تیف فاتح فه‌ره‌ج ده‌شڵیت به‌رده‌وامی ئه‌م جۆره ناکۆکیانه‌ی له عێراق هه‌ن و نه‌گه‌یشتنه ئه‌نجام وڵاته‌که ده‌خاته به‌رده‌م چه‌ند بژارهیهکهوه له‌وانه سه‌رله‌نوێ کردنه‌وه‌ی هه‌ڵبژاردن، یان ده‌ستنیشان کردنی که‌سێک بۆ پـێکهینانی حکومه‌ت له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتدارانی عێراقیه‌وه.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی گفتوگۆكه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 6:34 خوله‌كه.
|
<urn:uuid:c092e83b-530a-4a8b-8154-0e1bdb0190c3>
|
CC-MAIN-2017-22
|
http://www.dengiamerika.com/a/letif-fatih-ferej-1may10-92582574/957889.html
|
2017-05-26T22:45:59Z
|
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2017-22/segments/1495463608686.22/warc/CC-MAIN-20170526222659-20170527002659-00120.warc.gz
|
ckb
| 0.998206 |
Arab
| 12 |
{"ckb_Arab_score": 0.9982061982154846}
|
پـۆلیسی ئه‌ڵمانیا ڕایگه‌یاند که‌وا لاوێـکی چه‌کداری 17 سـاڵ ته‌مه‌نیان کوشتووه پاش ئه‌وه‌ی به چه‌که‌وه هێرشی کردبووه سه‌ر ئاماده‌یی ته‌کنه‌لۆجی ئهلبێرتڤێـڵ له شـارۆچکه‌ی وێنێندن له نزیـک شـاری شـتوتگارد و 15 که‌سی کوشـتبوو.
پـۆلیس ده‌ڵێت له نیوه‌ڕۆی ڕۆژی چوارشه‌ممه کوڕه‌که به جلوبهرگێـکی ڕه‌شی شـێوازی ئه‌وه‌ی سه‌ربازی ئه‌ڵمانی له‌به‌ری ده‌کات خۆی کردووه به ناو پـۆله‌کانی ئه‌و خوێندنگه‌یه‌دا که 1500 قوتابی تیادایه و پاشـان ده‌ستی به ته‌قه‌کردن کردووه.
پـۆلیس له درێژه‌ی ڕاگه‌یاندنه‌که‌یدا ده‌ڵێت 9 خوێندکار و 3 مامۆسـتا له نێو کوژراوه‌کاندان. هه‌روه‌ها دانیشـتوویه‌کی نزیک خوێندنگه‌که و 2 که‌سی دیکه‌ش کوژراون.
گوته‌بێژی پـۆلیس ده‌ڵێت پاشـان کوڕه‌که به ئۆتۆمبیل هه‌ڵهاتووه و له شه‌ڕه ته‌قه‌یه‌کدا له‌گه‌ڵ هێزه‌کانی پـۆلیس له نزیـک شـارۆچکه‌که کوژراوه.
کاربه‌ده‌سـتان ده‌ڵێن هێرشبه‌ره‌که پـیشـتر خوێندکاری ئه‌و خوێندنگه‌یه بووه.
سه‌باره‌ت به‌م ڕووداوه په‌یامنێری ده‌نگی ئه‌مریکا له ئه‌ڵمانیا هێڤی به‌رواری ڕاپـۆرتی ناردووه، ده‌توانن گوێبیسـتی بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی ده‌سته چه‌پ.
|
<urn:uuid:cc69d0ec-e34e-4689-bf53-5efd24f1e281>
|
CC-MAIN-2017-22
|
http://www.dengiamerika.com/a/a-58-2009-03-11-voa1-89232387/954835.html
|
2017-05-28T02:45:09Z
|
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2017-22/segments/1495463609409.62/warc/CC-MAIN-20170528024152-20170528044152-00440.warc.gz
|
ckb
| 0.99962 |
Arab
| 8 |
{"ckb_Arab_score": 0.9996201395988464}
|
ئه‌مڕۆ گوته‌بێژێـک به ناوی سه‌رۆک وه‌زیری سوریا ڕیاز حیجاب ڕایگه‌یاند که‌وا به‌ڕێز حیجاب له ڕژێمی به‌شـار ئه‌سه‌د جیابووه‌ته‌وه و ئێسـتا چووه‌ته نێو ڕیزه‌کانی ئۆپـۆزسیۆنه‌وه.
گوته‌بێژ محه‌مه‌د عتری له به‌یانـنامه‌یه‌کدا له‌سه‌ر که‌ناڵی ته‌له‌فیزیۆنی ئه‌لجه‌زیره گوتی به‌ڕێز حیجاب " جیابوونه‌وه‌ی خۆی له ڕژێمی کوشـتنکاری و تۆقاند ڕاده‌گه‌یه‌نێت و ده‌چێته نێو ڕیزه‌کانی ئازادی و شـکۆمه‌ندی و خۆی به سه‌ربازێـکی ئه‌م شـۆڕشه پـیرۆزه داده‌نێت."
لای خۆیه‌وه ته‌له‌فیزیۆنی حکومه‌تی سوریا گوتی ڕیاز حیجاب له کاره‌که‌ی لادراوه و جێـگره‌که‌ی عومه‌ر غهلهونجی له شوێنه‌که‌ی دانراوه بۆ ڕایـیکردنی کاره‌کان.
ئه‌نجومه‌نی نیشـتیمانی ئۆپـۆزسیۆنی سوریا ده‌ڵێت ئه‌وان یارمه‌تی سه‌رۆک وه‌زیریان داوه به‌ره‌و ئوردن له‌گه‌ڵ خێزانه‌که‌ی هه‌ڵبێت و هه‌روه‌ها 2 وه‌زیر 3 ئه‌فسه‌ری له‌شـکری دیکه‌ی له‌گه‌ڵه.
به‌ڵام وه‌زیری ڕاگه‌یاندنی سوریا عومران ئه‌لزوعبی گوتی غهلهونجی سه‌رۆکایه‌تی کۆبوونه‌وه‌یه‌کی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی کردووه به ئاماده‌بوونی هه‌موو وه‌زیره‌کان.
جێی ئاماژه‌یه ڕیاز حیجابی ته‌مه‌ن 46 سـاڵ ته‌نها دوو مانگ بوو له پـۆسـتی سه‌رۆک وه‌زیردا بوو. پـێشـتر وه‌زیری کشـتوکاڵ بوو له حکومه‌ته‌که‌ی عادل سه‌فه‌ردا.
|
<urn:uuid:9eb08017-8437-4592-9610-63e0a894ed35>
|
CC-MAIN-2017-22
|
http://www.dengiamerika.com/a/1456412.html
|
2017-05-23T09:02:38Z
|
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2017-22/segments/1495463607593.1/warc/CC-MAIN-20170523083809-20170523103809-00605.warc.gz
|
ckb
| 0.998833 |
Arab
| 16 |
{"ckb_Arab_score": 0.9988325238227844}
|
هاوكارمان به‌ڵێن سـاڵح له به‌رنامه‌ی فهرهههنگ و تۆره‌ی كوردی ئه‌م هه‌فته‌یه‌دا میوانداری هونه‌رمه‌ندی شـانۆكار ئه‌رسه‌لان ده‌روێشی كردووه و سه‌ره‌تا ده‌ڵێت:
له زۆر ئه‌ڵقه‌ی ئه‌م به‌رنامه‌یه‌دا گفتوگۆمان له‌گه‌ڵ هونه‌رمه‌ندانی شـانۆیدا كردووه و باسـمان له ڕه‌وشی شـانۆی كوردی كردووه. زۆر جاریش ئاماژه به ڕۆڵی تیپـی شـانۆی سـالار كراوه له‌م بواره‌دا كه له ئێسـتادا ئه‌م تیپه هونهریـیه وه‌ك نێوهندێـكی هونه‌ری شـانۆی لێهاتووه له‌گه‌ڵ كاری شـانۆیـدا بڵاوكراوه‌ی تایبه‌تی به‌م هونه‌ره‌ش هه‌یه و هه‌روه‌ها گۆڤارێـكی تایبه‌تیش به شـانۆ.
ده‌توانن گوێبیستی ده‌قی به‌رنامه‌كه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نگیـیانه‌ی سه‌ره‌وه، ماوه‌كه‌ی 10:56 خوله‌كه.
|
<urn:uuid:ed0a51e9-0790-41c7-a5f9-d61eb1f5564c>
|
CC-MAIN-2017-22
|
http://www.dengiamerika.com/a/a-58-2008-07-27-voa3-89221537/952896.html
|
2017-05-27T17:40:23Z
|
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2017-22/segments/1495463608984.81/warc/CC-MAIN-20170527171852-20170527191852-00000.warc.gz
|
ckb
| 0.989629 |
Arab
| 9 |
{"ckb_Arab_score": 0.9896294474601746}
|
له‌تیف نێروه‌یی په‌یامنێری ده‌نگی ئه‌مریکا له سـلێمانی ڕاپـۆرتێـکی له‌سه‌ر بانگهشـهکانی هه‌ڵـبژاردنی سه‌رۆکایه‌تی و په‌رله‌مانی هه‌رێمی کوردسـتان ناردووه و تیایدا ده‌ڵێت چوار کاندیدی سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێمی کوردسـتان که نیازیان هه‌بوو له نێو خۆیاندا ڕێـکبکهون تا سیانیان بکشێته‌وه و یه‌کێـکیان بمێنێته‌وه به‌رامبه‌ر مه‌سـعود بارزانی سه‌رۆکی هه‌رێم، له نێو خۆیاندا ڕێـکنهکهوتوون.
له به‌شێـکی دیکه‌ی ڕاپـۆرته‌که‌دا له‌تیف نێروه‌یی باس له‌وه ده‌کات که‌وا لایه‌نه ئیسلامیـیه‌کان که‌وتوونه‌ته ڕه‌خنه‌گرتن له یه‌ک و هه‌ر یه‌که‌یان هه‌ڵوێستی خۆی به ڕاست داده‌نێت.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی ڕاپـۆرته‌كه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 2:32 خوله‌كه.
|
<urn:uuid:a6469bf3-7356-4b3b-8855-e7249da07e95>
|
CC-MAIN-2017-22
|
http://www.dengiamerika.com/a/a-58-2009-07-09-voa5-89231747/954716.html
|
2017-05-28T22:13:43Z
|
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2017-22/segments/1495463611569.86/warc/CC-MAIN-20170528220125-20170529000125-00320.warc.gz
|
ckb
| 0.999633 |
Arab
| 8 |
{"ckb_Arab_score": 0.9996333122253418}
|
دۆخی مافی مرۆڤ لە کوردستانی ژێردەسەڵاتی رێژیمی ئیسلامیی ئیران هەروا بەرەو خراپتربوون دەڕوات و لە ماوەی ٣ مانگی سەرەتای ئەمساڵدا، ٦٨ هاووڵاتیی کورد بە تەقەی راستەوخۆی هێزەکانی رێژیم و تەقینەوەی مین کوژراو و بریندار بوون.
بە پشتبەستن بە ئامارە بڵاوکراوەکانی ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، ١٧ هاووڵاتیی کورد لە ئاکامی تەقەی راستەوخۆی هێزەکانی رێژیمی ئێران و تەقینەوەی مینە چێندراوەکانی سەردەمی شەڕی ئێران و عێڕاق کوژراو و هەروها ٥١ هاووڵاتیی دیکەش بەو هۆیانەوە لە ماوەی سێ مانگی یەکەمی ساڵی ١٣٩٤ی هەتاویدا بریندار بوون.
کوژران و برینداربوونی ٦٨ هاووڵاتیی کورد لە ماوەی بەهاری ئەمساڵدا لە حاڵێکدایە کە لە ماوەی وێکچووی ساڵی رابردوودا، ٤٣ هاووڵاتیی کورد بە تەقەی راستەوخۆی هێزەکانی رێژیم و تەقینەوەی مین کوژراو و بریندار ببوون.
بەپێی ئەم راپۆرتە، لە ماوەی ٣ مانگی سەرەتای ئەمساڵدا، ١٣ کۆڵبەر بە هۆی تەقەی راستەوخۆی هێزەکانی رێژیم لە سنوورەکانی کوردستان کوژراو و بریندار بوون کە لەو هەژمارەدا ٨ کەس کوژراو و ٥ کەسی دیکەش بریندار بوون.
ئامارەکان باس لەوە دەکەن کە ماوەی ٣ مانگی بەهاری ساڵی رابردوودا هێزە نیزامییەکانی رێژیمی ئیسلامی بە تەقەی راستەوخۆ لە کۆڵبەرانی کورد لە سنوورەکانی کوردستان، ٨ کۆڵبەریان کوشتبوو و هەروەها ٣ کۆڵبەری دیکەش بەو هۆیەوە بریندار ببوون.
لەو پێوەندیەدا، تەقەی راستەوخۆی هێزەکانی رێژیم لە هاوڵاتیانی مەدەنیی کورد لە رێگەوبان و ناو شارەکانی کوردستان لە ٣ مانگی یەکەمی ئەمساڵدا کوژراو و بریندار بوونی ٤٣ هاووڵاتیی کوردی لێ کەوتووەتەوە کە لەو هەژمارەدا ٥ کەسیان گیانیان لە دەست داوە.
ئاماری کوژراو و بریندارکرانی هاووڵاتیانی کورد لەلایەن هێزە نیزامیەکانی رێژیمەوە بە تەقەی راستەوخۆ لە بەهاری ئەمساڵدا بە نیسبەت بەهاری ساڵی رابردوو کە ١٢ کەس بەو هۆیەوە ببوونە قوربانی، بەرزبوونەوەی ٢٥٨%ی نیشان دەدات.
راپۆرتی ئاماری ــ شیکاریی ئاژانسی کوردپا هەروەها باس لە کوژرانی ٤ هاووڵاتی و برینداربوونی ٨ هاووڵاتیی دیکەی کورد بە هۆی تەقینەوەی مینە چێندراوەکان لە ماوی ٣ مانگی بەهاری ئەمساڵدا دەکات.
لە بەهاری ساڵی١٣٩٣ی هەتاویدا، ٢٠ هاووڵاتیی کورد بە هۆی تەقینەوەی مین کوژراو و بریندار بوون کە ٤ کەسیان کوژراو و ١٦ کەسی دیکەش بریندار ببوون.
بەپێی زانیارییەكان ٦ میلیۆن هێكتار لە خاكی ئێران بە مین چێندراوە و بەپێی دوایین ئامارەكان سەرجەم ١٦ میلیۆن مین لە سەرتاسەری ئێران‌دا بوونی هەیە و چوار پارێزگای ئیلام، كرماشان، كوردستان و ئورمیە بەهۆی روانینی ئەمنیەتی و سنوورییبوون زیاترین رێژەی مینی چێندراویان هەیە.
رێژیمی ئیسلامیی ئێران هەتا ئێستا پەیماننامەی ئۆتاڤا، کە تایبەت بە قەدەغەکردنی بەکارهێنان، کڕین و فرۆشتنی مینی دژە نەفەرە، واژۆ نەکردووە و بۆ هەڵگرتنەوەی ١٦ بۆ ٣٠ ملوین مین لە ناوچە سنوورییەکانی کوردستان، کرماشان، ئیلام و ئورمیە و خوزستان، هیچ هەوڵێکی نەداوە.
رێژیمی ئێران سەرەڕای ئەویکە، کەمترین هەوڵی بۆ هەڵگرتنەوەی مینە چێندراوەکانی سەر سنوور داوە، بەبیانووی رێگری لە "قاچاخ"، رۆژانە لە ناوچە سنوورییەکان مین دەچێنێت و کۆڵبەران و هاووڵاتییانی مەدەنی دەبنە قوربانی.
|
<urn:uuid:19d39795-d852-42c1-a9eb-96a7b71361fb>
|
CC-MAIN-2017-22
|
http://www.rojikurd.net/%DA%A9%D9%88%D8%B1%D8%AF%D8%B3%D8%AA%D8%A7%D9%86%DB%8C-%D8%B1%DB%86%DA%98%D9%87%DB%95%DA%B5%D8%A7%D8%AA-%D9%84%DB%95-%D9%A3-%D9%85%D8%A7%D9%86%DA%AF%D8%AF%D8%A7-%DA%A9%D9%88%DA%98%D8%B1%D8%A7%D9%86/
|
2017-05-24T02:29:24Z
|
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2017-22/segments/1495463607731.0/warc/CC-MAIN-20170524020456-20170524040456-00099.warc.gz
|
ckb
| 0.753238 |
Arab
| 25 |
{"ckb_Arab_score": 0.7532379031181335, "sdh_Arab_score": 0.18433643877506256, "hac_Arab_score": 0.06223943084478378}
|
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا که ڕژێمی سوریا ئاگربه‌ستی ڕاگه‌یاند بۆ ماوه‌ی چوار ڕۆژی جه‌ژنی قوربان، به‌ڵام له سێ ڕۆژی ئه‌م جه‌ژنه‌دا له سوریا سه‌دان که‌س کوژراون.
حکومه‌تی سوریا به‌رده‌وام بووه له هێرشه‌کانی بۆسه‌ر سه‌رهه‌ڵداوانی وڵاته‌که و فڕۆکه‌ی جه‌نگیشی به‌کار هێناوه بۆ لێدانی سه‌رهه‌ڵداوان له ده‌وروبه‌ری دیمه‌شقی پایته‌خت و ناوچه‌کانی تریش.
سه‌رۆکی ئه‌نجومه‌نی نیشتیمانی سوریا که گه‌وره‌ترین لایه‌نی ئۆپزسیۆنی سوریایه له ده‌ره‌وه ده‌ڵێت ئه‌کاته‌ی لایه‌نه‌کانی ئۆپزسیۆن به پێشنیازه‌که‌ی له‌خزه‌ر براهیمی قایل بوون بۆ ئاگربه‌ستی کاتی ده‌مانزانی ڕژمی سوریا وابه‌سته‌ی نابێت و به‌رده‌وام ده‌بێت له خوێنڕشتنی گه‌لی سوریا.
دکتۆر عه‌بدولباست سه‌یدا ده‌شڵێت وا قه‌یرانی سوریا پێده‌نێته مانگی بیستهمیهوه و ئیدی پێویسته کۆمه‌ڵگای نێونه‌ته‌وه‌یی بڕیاری یه‌کلاییکه‌ره‌وه‌ی خۆی بدات بۆ ڕێگه‌گرتن له خوێنڕشتنی زیاتری گه‌لی سوریا که وه‌ک ده‌ڵێت ڕۆژانه سه‌دان که‌سی سوریایی ده‌کوژرێن و ده‌بنه قوربانی بۆ سیاسه‌ته سه‌رکوتکه‌رانه‌که‌ی ڕژێمی سوریا.
به‌ڵێن ساڵح وتووێژی له‌گه‌ڵ دکتۆر عه‌بدولباست سه‌یدا سه‌رۆکی ئه‌نجومه‌نی نیشتیمانی سوریا کردووه.
زانیاری زیاتر له ده‌قی وتووێژه‌که‌دایه:
|
<urn:uuid:e89002fa-c633-48d2-adcd-1defe3a5768b>
|
CC-MAIN-2017-22
|
http://www.dengiamerika.com/a/1535106.html
|
2017-05-23T22:41:45Z
|
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2017-22/segments/1495463607704.68/warc/CC-MAIN-20170523221821-20170524001821-00294.warc.gz
|
ckb
| 0.998091 |
Arab
| 12 |
{"ckb_Arab_score": 0.9980909824371338}
|
خواكوڕك
پێگه‌ی ئۆتۆ بینگ، وێنه‌یه‌كی ئۆتۆمبێلی مارسیدس بڵاوده‌كاته‌وه و له‌ژێریه‌وه ده‌نوسێت، "بێهێزترن ریكلام بۆ به‌هێزترین ئۆتۆمبێل" وه‌ك ئاماژه‌دانێكی به پته‌وی په‌یكه‌ری ئۆتۆمبێل له‌سه‌ره‌تای داهێنان و په‌ره‌پێدان به ئۆتۆمبێل له‌لایه‌ن كۆمپانیای مارسیدسی ئه‌ڵمانی.
به‌پێی هه‌ڵسانگاندنی پێگه‌ی ئۆتۆ بینگ، له‌ئێستادا ته‌نانه‌ت كۆمپانیاكانی دروستكردنی بارهه‌ڵگره‌كانیش ناتوانن به‌مشێوه‌یه تاقیكردنه‌وه به به‌رهه‌مه‌كانیان بكه‌ن، چونكه به‌هۆی زۆری خواست له‌سه‌ر به‌كارهێنانی مادده‌ی ئاسن، ناتوانرێت بهمخێراییه ئه‌م مادده‌یه له پیشه‌سازیه‌كاندا به‌كاربهێنرێت.
هه‌وره‌ها ده‌شڵێت، له‌وێنه‌كه‌دا نزیكه 30 گه‌نج به‌سه‌ر ته‌خته‌یه‌كی پۆڵاینه‌وه ده‌بینرێن كهبهسهرهوهی ئۆتۆمبێله‌كه راگیراوه، كۆی كێشی ئه‌م پیاوانه، ئه‌گه‌ر بۆ هه‌ر كه‌سێك 65 كیلۆ وه‌ك رێژه‌ی ناوه‌راست وه‌ربگرین، ئه‌وا به قورسایی نزیكه‌ی دووتهن (1950) كیلۆ قورسایی خراوه‌ته سه‌ر ئۆتۆمبێله‌كه.
comments
|
<urn:uuid:35bd578f-9f36-44e1-bd61-89f742ded41b>
|
CC-MAIN-2017-22
|
http://xwakurk.com/2017/01/%D8%AA%D8%A7%D9%82%DB%8C%D9%83%D8%B1%D8%AF%D9%86%D9%87%E2%80%8C%D9%88%D9%87%E2%80%8C%DB%8C-%D8%A8%D9%87%E2%80%8C%D9%87%DB%8E%D8%B2%DB%8C-%D9%BE%D9%87%E2%80%8C%DB%8C%D9%83%D9%87%E2%80%8C%D8%B1%DB%8C/
|
2017-05-23T05:14:26Z
|
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2017-22/segments/1495463607369.90/warc/CC-MAIN-20170523045144-20170523065144-00137.warc.gz
|
ckb
| 0.995412 |
Arab
| 9 |
{"ckb_Arab_score": 0.9954123497009277}
|
مووچه
خواكوڕك
وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری رایده‌گه‌یه‌نێت، سه‌ره‌تای هه‌فته‌ی داهاتوو ده‌ست ده‌كرێت به‌دابه‌شكردنی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم له‌سه‌ر هه‌مان سیسته‌می مووچه‌ی ئه‌و ساڵه و له‌سه‌ره‌تاشدا وه‌زاره‌ته سه‌ربازیه‌كان مووچه وه‌رده‌گرن.
سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌نێو وه‌زاره‌تی دارایی به (خواكوڕك)ـی راگه‌یاند، سه‌ره‌تای هه‌فته‌ی داهاتوو، وه‌زاره‌تی دارایی له رێگه‌ی راگه‌یاندنی لیستێكه‌وه ده‌ست به‌دابه‌ش كردنه‌وه‌ی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران ده‌كات.
به‌پێی زانیاریه‌كانی ئه‌و سه‌رچاوه‌یه، له‌سه‌ره‌تادا مووچه‌ی وەزارەتی پێشمەرگە و هەردوو هێزەكانی 70و 80 دابه‌ش ده‌كرێت، و پاشان مووچه‌ی ئەنجومەنی ئاسایش دابەش دەكرێت، به‌دوای ئه‌وانه‌ش ده‌ست ده‌كرێت به‌دابه‌ش كردنی مووچه‌ی وه‌زاره‌ته‌كانی دیكه.
پێشتر به‌رپرسانی ئه‌و وه‌زاره‌ته رایانگه‌یاندبوو، ئەگەر نرخی نەوت له 50 دۆلار دانه‌به‌زێت و بارودۆخەکە وەک ئێستا بڕوات، ڕەنگە لە چەند مانگی داهاتوودا دەستکاری سیستەمی پاشەکەوتی مووچەی فەرمانبەران بکرێت.
comments
|
<urn:uuid:308997ef-f6a7-4814-b02f-bf1d86e65ff5>
|
CC-MAIN-2017-22
|
http://xwakurk.com/2017/01/%D9%88%D9%87%E2%80%8C%D8%B2%D8%A7%D8%B1%D9%87%E2%80%8C%D8%AA%DB%8C-%D8%AF%D8%A7%D8%B1%D8%A7%DB%8C%DB%8C-%D9%85%D9%88%D9%88%DA%86%D9%87%E2%80%8C%DB%8C-%D9%85%D8%A7%D9%86%DA%AF%DB%8C-11-%D8%AF%D8%A7/
|
2017-05-23T04:58:35Z
|
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2017-22/segments/1495463607369.90/warc/CC-MAIN-20170523045144-20170523065144-00137.warc.gz
|
ckb
| 0.941102 |
Arab
| 7 |
{"ckb_Arab_score": 0.9411024451255798, "sdh_Arab_score": 0.05145468935370445}
|
وەکو بەشێک لە دەربڕینی هاوسۆزی دوابەوای کوشتنە قێزەوەنەکەی قەشە فەرەنسییەکە، موسوڵمانان ڕۆژی یەکشەممە بەشدارییان لە نوێژی بە کۆمەڵی کاتۆلیکەکان کرد لە کڵێساکانی سەرانسەی فەرەنساو و ئیتالیا.
پەیامنێرێکی ئاژانسی ئەسۆشیەتد ڕادەگەیەنێت دەیان موسوڵمان لە کڵێسا‌ی گۆتیک لە ڕوین ئامادە بوون لە نزیک ئەو کڵێسایەی کە قەشە تەمەن 85 ساڵانەکە لەلایەن دوو گەنجی موسوڵمانەوە لە ڕۆژی سێ شەممە سەربڕا.
دۆمینیکۆ لێبرون قەشەی ڕۆین پاش ڕێوڕەسمی نوێژکردنەکە گوتی " ئێمە زۆر دڵخۆشین بە ئامادەبوونی هاوڕێ موسوڵمانەکانمان پێم وابێت ئەمە هەنگاوێکی زۆر بوێرانەیە کە هاتوون بۆ لامان".
ژمارەیەک لە موسوڵمانەکان لە ڕیزی پێشەوە دانیشتن بەرامبەر یەکێک لەو ڕاهیبانەی کە خەریک بوو لە ڕووداوەکەدا بە بارمتە بگیرێت، لە کڵێساکەی هامیلدا، ئەوەیش لەگەڵ هاوڕێ کاتۆلیکەکانی تری‌دا تەوقەی لەگەڵ موسوڵمانەکاندا دەکرد یان باوەشی پیادا دەکردن پاش نوێژەکە. لە دەرەوەی کڵێساکەش ژمارەیەک موسوڵمان کۆببونەوەو دروشمی " خۆشەویستی بۆ هەموان و ڕەق بۆ کەس" یان بەرز کردبۆوە.
|
<urn:uuid:849440e1-015a-49cc-ba65-9694e83435d9>
|
CC-MAIN-2017-22
|
http://www.dengiamerika.com/a/3442973.html
|
2017-05-26T03:38:23Z
|
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2017-22/segments/1495463608633.44/warc/CC-MAIN-20170526032426-20170526052426-00494.warc.gz
|
ckb
| 0.960565 |
Arab
| 12 |
{"ckb_Arab_score": 0.9605649709701538, "sdh_Arab_score": 0.02205735072493553, "hac_Arab_score": 0.017375903204083443}
|
ڕێبه‌رانی كۆنگرێس ده‌ڵێن ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران بڕیارێـك ده‌ده‌ن له دژ بڕیاره‌كه‌ی سه‌رۆك بوش بۆ ڕه‌وانه‌كردنی هێزی زیاتر به‌ره‌و عێراق له ڕێـگه‌ی ده‌نگدانه‌وه كه بڕیاره
هه‌فته‌ی داهاتوو ئه‌نجام بدرێت.
پـێشـتر بڕیارێـكی هه‌مان شـێوه له ئه‌نجومه‌نی سـێنات ڕاگیرا كاتێـك كۆماریـیه‌كان به نزیكه‌ی تێـكڕای ده‌نگ ڕۆژی دووشه‌ممه ده‌نگیان دا بۆ ڕێـگه‌گرتن له مشتومڕكردن سه‌باره‌ت به ستراتیژیـیه نوێـیه‌كه‌ی سه‌رۆك بوش له عێراق.
شـایانی ئاماژه پـێـكردنه دیموكراته‌كان له دژی ئه‌و بڕگه‌یه‌ی سـتراتیژیـیه نوێـیه‌كه‌ی سه‌رۆك بوشن كه داوای ڕه‌وانه‌كردنی 21 هه‌زار و 500 سه‌ربازی دیكه‌ی ئه‌مریكی بۆ عێراق ده‌كات به مه‌به‌سـتی پـته‌وكردنی ئاسایش له به‌غدا و ناوچه‌كانی دیكه‌ی عێراق.
له لایه‌كی دیكه‌وه وه‌زیری به‌رگری ئه‌مریكا ڕۆبه‌رت گه‌یتس گوتی بیر له وه‌رگرتنی هه‌نگاوی داهاتوو ده‌كاته‌وه ئه‌گه‌ر هاتوو پلانی زیادكردنی هێزه‌كان ئه‌نجامی باشی لـێنهكهوتهوه، وه هه‌روه‌ها به یاسادانه‌رانی ڕاگه‌یاند ڕه‌نگه ئه‌مریكا ده‌ست به كشـانه‌وه‌ی هێزه‌كان بكات له عێراق له كۆتایی ئه‌مسـاڵدا كه ئه‌وه‌ش له‌سه‌ر ڕه‌وشی سـیاسی و ئاسایشی به‌غدا ده‌وه‌سـتێت.
|
<urn:uuid:1262f881-a794-464c-8f23-7fc8f03bc517>
|
CC-MAIN-2017-22
|
http://www.dengiamerika.com/a/a-58-2007-02-07-voa4-89188447/947011.html
|
2017-05-26T03:41:04Z
|
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2017-22/segments/1495463608633.44/warc/CC-MAIN-20170526032426-20170526052426-00494.warc.gz
|
ckb
| 0.935909 |
Arab
| 12 |
{"ckb_Arab_score": 0.9359086155891418, "sdh_Arab_score": 0.062424927949905396}
|
دكتۆر جه‌بار قادر مێژووناس و پـسـپـۆر له كاروباری توركیا له گفتوگۆیه‌كدا له‌گه‌ڵ هاوكارمان حه‌یده‌ر كه‌ریم ده‌ڵێت دوای ئه‌و گۆڕانكاریـیانه‌ی له عێراقدا هاتوونه‌ته كایه‌وه ئێسـتا توركیا له‌و ڕاسـتیـیه گه‌یشـتووه كه پـێویسـتی به‌وه هه‌یه چالاكانه تر به‌شـداری بكات له كاروباری عێراقدا.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی گفتوگۆكه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیه‌ی سه‌ره‌وه، ماوه‌كه‌ی 10:37 خوله‌كه.
|
<urn:uuid:1e927814-2158-477f-8ffe-b359b2ef4dee>
|
CC-MAIN-2017-22
|
http://www.dengiamerika.com/a/a-58-2008-07-10-voa8-89218027/952088.html
|
2017-05-29T20:50:18Z
|
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2017-22/segments/1495463612553.95/warc/CC-MAIN-20170529203855-20170529223855-00430.warc.gz
|
ckb
| 0.929328 |
Arab
| 9 |
{"ckb_Arab_score": 0.9293283224105835, "sdh_Arab_score": 0.06699759513139725}
|
شاهیدحاڵه‌کان ده‌ڵێین میلیشێکانی گروپی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی 6 سه‌ربازی عیراقیان له‌به‌رچاوی خه‌ڵکی له پارێزگای ئه‌نبار کوشت ، له‌و شۆینه‌ی تا دێت ده‌ستکه‌وتی زیاتریان ده‌بێت سه‌ڕه‌رای به‌رفراوانبوونی ئۆپه‌راسیۆنه‌کانی هیڕشه‌کانی ئاسمانی به‌ڕێبه‌رایه‌تی وڵاته‌یه‌کگرتۆکانی ئه‌مه‌ریکا.
شاهیدحاڵه‌کان گوتیان سه‌ربازه‌کانی که یه‌کێکیان به جل و به‌رگی فه‌رمی سه‌ربازییه‌وه بوو و پێنجه‌که‌ی تریان به جلی مه‌ده‌نییه‌وه بوون، ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه له‌پاڵ دیوارێکدا ریزکران لهباژاری هیت و فیشه‌ك به‌سه‌ریانه‌وه نرا. گوتیشیان چه‌کدارانی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی هه‌روه‌ها بنکه‌یه‌کی پولیسیان تۆپبارانکرد له هیت، که 140 کیلۆمیتر له خۆرئاوای به‌غدای پایته‌خته‌وه دووره.
شایانی باسه گروپی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی له‌ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌دا هه‌ڵیانکوتایه سه‌ر هیت، که ئه‌وه‌ش دوواترین ده‌ستکه‌وتیانه له‌شه‌ڕی دژ به له‌شکری عیراق له پارێزگای ئه‌نبار. وڵاته‌یه‌کگرتۆکانی ئه‌مریکاش هیڕشی ئاسمانی کردۆته سه‌ر مۆڵگه‌کانی گرۆپه‌که له ئه‌نبار.
|
<urn:uuid:726ec0aa-2efc-4d14-af82-b7f7ba929a21>
|
CC-MAIN-2017-22
|
http://www.dengiamerika.com/a/2473058.html
|
2017-05-26T01:51:31Z
|
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2017-22/segments/1495463608622.82/warc/CC-MAIN-20170526013116-20170526033116-00041.warc.gz
|
ckb
| 0.994582 |
Arab
| 12 |
{"ckb_Arab_score": 0.9945819973945618}
|
کاربه‌ده‌سـتانی کورد و کۆمه‌ڵه‌ی سوریا بۆ چاودێری مافه‌کانی مرۆڤ ده‌ڵێن داعش هێرشێـکی گه‌وره‌ی کردووه‌ته سه‌ر ناوچه‌ی سه‌رێ کانیی نزیک سنووری تورکیا له پارێزگای حه‌سه‌که.
نه‌واف خه‌لیل گوته‌بێژی یه‌کینه‌کانی پاراستنی گه‌ل (یه‌په‌گه) به ئاژانسی دهنگوباسی ئه‌سۆشیه‌تد پـرێسی گوتووه داعش هێرشه‌که‌ی به هێزێـکی گه‌وره کردووه و شه‌ڕه‌کان ناوچه‌یه‌کی به‌رفراوانی گرتووه‌ته‌وه.
ڕامی عه‌بدولڕه‌حمان به‌ڕێوه‌به‌ری کۆمه‌ڵه‌ی سوریا بۆ چاودێری مافه‌کانی مرۆڤ ئه‌ویش گوتویه‌تی زیاتر له هه‌زار چه‌کداری داعش به چه‌کی قورسه‌وه هێرشه‌که‌یان ده‌سـتپـێـکردووه و له ئاکامدا به ده‌یان چه‌کداری داعش کوژراون و هه‌روه‌ها به ده‌یان شه‌ڕڤانی یه‌په‌گه‌ش گیانیان له‌ده‌ستداوه.
پاشان گوتویه‌تی شه‌ڕه‌که له نیوه شه‌ودا گه‌یشـتووه‌ته ئه‌وپه‌ڕی توندی و داعش توانیویه‌تی گوندی ته‌ل خه‌نزیر داگیربکات که نزیکه‌ی 30 کیلۆمه‌تر له ڕۆژئاوای شـاری سه‌ری کانیـیهوه دوره. به‌ڵام زانا عومه‌ر په‌یامنێری ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا ده‌ڵێت هێشـتا شه‌ڕ له ته‌ل خه‌نزیر به‌رده‌وامه.
جێی ئاماژه‌یه سه‌ری کانی شارێـکی دێرینه و سێـیه‌م گه‌وره‌ترین شـاری کوردیـیه له پارێزگای حه‌سه‌که، ژماره‌ی دانیشـتوانه‌که‌ی زیاتر له 50 هه‌زار که‌سه.
|
<urn:uuid:d94105ad-0a73-4a62-adbb-ed15eed7655f>
|
CC-MAIN-2017-22
|
http://www.dengiamerika.com/a/2675612.html
|
2017-05-26T01:39:26Z
|
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2017-22/segments/1495463608622.82/warc/CC-MAIN-20170526013116-20170526033116-00041.warc.gz
|
ckb
| 0.99653 |
Arab
| 11 |
{"ckb_Arab_score": 0.9965304136276245}
|
زه‌ینه‌ب جه‌لالیان به‌ندکراوی سیاسی کورد که ئێسته له به‌ندیخانه‌ی شاری خۆی ده‌بێت زیاتر له 8 ساڵه له به‌ند کراوه و حۆکمی زیندانی هه‌تا هه‌تای بۆ براوتهوه و سه‌ره ڕای ئه‌وه توشی نه‌خوشی جۆراجۆر بوه هێشتا نه‌یتوانیوه له مافی پشوو دان له به‌ندیخانه که‌ڵک وه‌ر بگرێت.
به پێی هه‌واڵه‌کان، چاوه‌کانی زه‌ینه‌ب جه‌لالیان له زینداندا ئازاری زۆری دیوه. خوشکی زه‌ینه‌ب جه‌لالیان ده‌ڵێت هه‌ولی زۆری ئه‌وان بو ده‌رهێنانی کاتی زه‌ینه‌ب له زیندان بێ ئه‌نجام بوه و ده‌گوترێت که به‌رگری ده‌زگای ئه‌منی بووه‌ته هۆی ئه‌وه‌ی رێگه نه‌درێت زه‌ینه‌ب بۆ چاودێری پزشکی بگۆزریتهوه بو ده‌ره‌وی به‌ندیخانه.
دنیز جه‌لالیان ده‌ڵێت دژایه‌تی کردنی ده‌زگای ئاسایشی ئێران له گه‌ڵ زه‌ینه‌ب جه‌لالیان به‌رده‌وامه و به داخه‌وه کومه‌ڵگای مه‌ده‌نی له ئێران و چالاکان ئه‌و شێوه که چاوه‌روان ده‌کرێت ئاوریان له ره‌وتی ناله‌باری زه‌ینه‌ب جه‌لالیان نه‌داوه‌ته‌وه. ناوبراو چه‌ندین جار داوای له كاربه‌ده‌ستانی زیندان كردووه كه به‌هۆی خراپ بوونی بارۆدوخی جه‌سته‌ییه‌وه راده‌ستی نه‌خۆشخانه‌ی بكه‌ن، به‌ڵام كاربه‌ده‌ستانی قه‌زایی و ئه‌منیه‌تی زیندان پێش به ناردنی بۆ ده‌گرن.
له نوێترین هه‌وڵی پێوه‌ندیدار به زه‌ینه‌ب جه‌لالیانه‌وه، دوای هه‌وڵێکی چه‌ند ساڵه‌ی ناوه‌ندی "دادوه‌ری بۆ ئێران" له له‌نده‌ن، "ده‌سته‌ی کارکردن له سه‌ر ده‌ست به‌سه‌ر کردنی هه‌ڕه‌مه‌کی" نه‌ته‌وه یه‌کگرتوه‌کان بڕیاری داوه ده‌ست به‌سه‌ر کردنی زه‌ینه‌ب هه‌ڕه‌مه‌کی و بێ بنه‌مای یاسایی بووه و پێویسته ده‌ست به‌جی ئازاد بکرێت و خه‌ساره‌تی ئه‌م 8 سال زیندان و ئازاره‌ی قه‌ره‌بوو بکرێته‌وه.
زه‌ینه‌ب جه‌لالیان ساڵی ١٣٨٦ له لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌کانه‌وه له كرماشان ده‌ستبه‌سه‌ر کرا و به تاوانی مه‌حاربه به ئێعدام محكوم كرا كه دواتر له ئاكامی ناڕه‌زایه‌تی دهڕبهرینی جه‌ماوه‌ری، حوكمه‌كه‌ی له دادگای پێداچوونه‌وه بۆ زیندانی هه‌تاهه‌تایی كه‌م كرایه‌وه.
|
<urn:uuid:ef9328f8-334f-411c-885e-fab678014230>
|
CC-MAIN-2017-22
|
http://www.dengiamerika.com/a/iran/3360623.html
|
2017-05-29T17:04:40Z
|
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2017-22/segments/1495463612502.45/warc/CC-MAIN-20170529165246-20170529185246-00362.warc.gz
|
ckb
| 0.998865 |
Arab
| 12 |
{"ckb_Arab_score": 0.9988653659820557}
|
ئه‌ڵقه‌ی ئه‌م هه‌فته‌یه‌ی فه‌رهه‌نگ و تۆره‌ی كوردی میوانداری خانمی بێژه‌ر میدیا زه‌ندی ده‌كات.
خانم میدیا زه‌ندی ئه‌و بێژه‌ره‌یه كه كه‌م كه‌س له ئێمه به ده‌نگی ئاشنا نه‌بێت. بۆ ماوه‌ی زیاتر له چل ساڵ له بواری بێژه‌ریدا كاری كردووه. هه‌روه‌ها هاوسه‌ری هونه‌رمه‌ندی گه‌وره‌ی كورد حه‌سه‌ن زیره‌ك بووه.
بۆ گوێگرتن له درێژه‌ی ئه‌و گفتوگۆیه‌ی كه هاوكارمان به‌ختیار ئه‌حمه‌د له تارانی پایته‌خت ئه‌نجامیداوه، كلیكی ئه‌و ئۆدیۆ فایله‌ی لای سه‌ره‌وه‌ی ئه‌م لاپه‌ڕه‌یه بكه.
|
<urn:uuid:443b14e4-58f2-4371-b8d2-6cbae3f8d2c1>
|
CC-MAIN-2017-22
|
http://www.dengiamerika.com/a/a-58-2005-10-27-voa1-89166437/943137.html
|
2017-05-23T06:58:15Z
|
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2017-22/segments/1495463607591.53/warc/CC-MAIN-20170523064440-20170523084440-00508.warc.gz
|
ckb
| 0.997309 |
Arab
| 9 |
{"ckb_Arab_score": 0.9973092675209045}
|
پێشەکی
هەر لە سەرەتای دەستپێکردنم، باشترین ڕێگا بۆ من بۆ فێربوونی پڕۆگرامینگ درووست‌کردنی بەرنامەی بچووک بچووک بووە، لە هەر یەکەیان بوارێکی بەرنامەسازی فێربووم. پێرمادیڵیتیش زۆر شتی فێرکردم، گرینگ‌ترینیان: Asyncronous Programming و File IO بوون، جگە لە زانیاری زۆر لەسەر چۆنییەتی کارکردنی دیسک و فایل سیستەم و چەندان شتی دیکە.
پێرمادیڵیت بەرهەمێکی سەرچاوەکراوەی درەختی گەشەپێدەرانە کە تایبەتە بە سڕینەوەی فایل بە شێوەیەکی هەمیشەیی. دەتوانی لێرە دایبەزێنیت. وە کۆدەکانیش لە Github بەردەستن و دەتوانی سەیریان بکەیت و هاوکاریشمان بکەیت. نزیکەی ٣ مانگی پێچوو تا گەیشتە وەشانی 0.5، کە بەپێی پێویست هەراش ببوو کە بڵاوی بکەمەوە و بیدەمە دەست بەکارهێنەران. لە ماوەی ئەو چەند هەفتەیەی کە بڵاومکردوە، چەندین ڕەخنە و پێشنیاری زۆر بایەخدارم بۆ هات. کە یارمەتیدەر دەبن بۆ پتر بەرەو پێشبردنی بەرنامەکە.
هەوڵدەدەم لە زنجیرە وتارێک باسی چۆنییەتی درووستکردن و ئەو شتانە بکەم کە لە درووست‌کردنی پێرمادیڵیت فێری بووم. لە یەکەم بەشدا، باسی چۆنییەتی کارکردنی بەرنامەکە دەکەم.
بەشەکانی ئەو زنجیرە وتارە:
- بەشی یەکەم: پێرمادیڵیت چۆن کاردەکات
- بەشی دووەم: درووست‌کردنی مێثۆدەکانی سڕینەوەی فایل
- بەشی سێیەم: بەکارهێنانی Asynchronous Programming
بۆچی پێرمادیڵیتت پێویستە؟
پێرمادیڵیت یەکێکە لەو بەرنامانەی کە پێیان دەگوترێ File Shredders کە تایبەتن بە سڕینەوەی فایل بە شێوەیەکی هەمیشەیی. بەڵام ئەو جۆرە بەرنامانە بۆچی پێویستن؟ بۆ دوای سڕینەوەی فایل، دەتواندرێ بگەڕێندرێنەوە؟ بۆ وەڵامدانەوەی ئەو پرسیارانە پێویستە شارەزاییمان هەبێت لەسەر چۆنییەتی هەڵگرتنی فایلەکان.
سیستەم بۆ هەر فایلێک کە لەسەر دیسکی هەڵدەگرێت، چەندین زانیاری دیکەشی لێ تۆمار دەکات. بۆ نموونە: ناوی فایلەکە، قەبارەی، کەی درووستکراوە و هتد.. ئەو جۆرە زانیاریانە پێیان دەگوترێ مێتاداتا (Metadata). بەڵام یەک لە گرینگ‌ترین ئەو مێتاداتایانەی کە سیستەم تۆماری دەکات ئەوەیە کە ئەو فایلە لەکوێی دیسک هەڵگیراوە. واتە داتا ڕاستەقینەکە، 0و 1ـەکەکان، لە کوێی دیسک هەڵگیراون. سیستەمی کارپێکردن مێتاداتای هەموو فایلەکان لە خشتەیەک هەڵدەگرێت کە پێی دەگوترێ فایل سیستەم (File System). هەر کاتێک سیستەم پێویستی بە فایلێک بوو سەیری مێتاداتای ئەو فایلە لە فایل سیستەم دەکات و شوێنی فایلەکە لەسەر دیسک دەدۆزێتەوە.
کێشەکان کاتێک دەستپێدەکەن کە سیستەم دەیەوێ فایلێک بسڕێتەوە. لە بڕی ئەوەی کە هەموو 0 و 1 ـەکەکان لەسەر دیسک بسڕێتەوە، تەنها مێتاداتای فایلەکە لە فایل سیستەم دەسڕێتەوە. واتە داتا ڕاستەقینەکە هێشتاش هەر لەسەر دیسک ماوە و تەنها گەیشتن پێی زەحمەتتر بووە. بێگومان ئەوەش هۆکاری خۆی هەیە، یەک لە هۆکارەکانیشی ئەوەیە کە بۆ سڕینەوەی 0 و 1ەکان سیستەم کاتێکی زۆر پێدەچێت.
دوای ماوەیەک کە سیستەم پێویستی بە شوێن هەبوو بۆ هەڵگرتنی فایلی نوێ، لەوانەیە داتای فایلە نوێکە لەسەر داتای فایلە کۆنەکە بنووسێت. بەوەش داتا کۆنەکە بۆ هەمیشە دەسڕڕێتەوە. بەڵام ئەو کرادارە دەکرێ دوای ماوەیەکی زۆر ڕووبدا، هەندێک جار چەندین مانگی پێدەچێت. ئەوەش زۆرتر لەسەر چاڵاکی بەکارهێنەر و ڕێژەی بەکارهێنان و قەبارەی دیسکەکە دەوەستێت.
بەڵام تا سیستەم فایلە نوێەیەکە لە شوێنی فایلە کۆنەکە دادەنێت، نەرمەکاڵای تایبەت کە پێیان دەگوترێ Recovery Software دەتواندرێ بەکاربهێندرێن بۆ هێنانەوەی فایلە سڕڕاوەکە. بۆ زانیاری زۆرتر دەربارەی چۆنییەتی کارکردنی ئەو جۆرە بەرنامانە دەتوانی سەیری ئێرە بکەی، بەڵام بە کورتی ئەو بەرنامانە هەموو بایتەکانی دیسک دەگەڕێن بۆ دۆزینەوەی فایلی سڕدراوە. هەر جۆرە فایلێکیش ئیمزا (Signature)ی تایبەت بە خۆی هەیە. بۆ نموونە هەموو وێنەیەکی جۆری Jpeg بەو سێ بایتە دەستپێدەکەن: FF D8 FF. وە هەموو فایلێکیش بە کارەکتەری End of file (EOF) کۆتای‌یان دێت. کە 26 ـەمین کارەکتەرە لە ستانداردی ASCII. کەواتە هەر کە بارنامەکە گەیشتە سێ بایت کە نرخیان FF D8 FF بوو ئەوا ئەگەری هەیە گەیشتبێتە وێنەیەکی Jpeg و دەتوانێت بایتەکانی دواتر بخوێنێتەوە تا دەگاتە EOF، بەمەش دەگاتە کۆتایی فایلەکە. بێگومان کارەکە لەوە ئاڵۆزترە، بەڵام ئەوە تەنها بۆ تێگەیشتنە. دەتوانی لێرە لیستی ئیمزای زۆربەی جۆرەکانی فایل بخوێنیتەوە.
ئەی پێرمادییڵیت چۆن فایلەکان دەسڕێتەوە؟
بۆ سڕینەوەی فایلەکان بە شێوەیەکی هەمیشەیی دوو ڕێگا هەیە: نووسینی سفر لە شوێنی هەموو بایتەکانی فایلەکە و دواتر سڕینەوەی وە نووسینی داتای هەڕەمەکی لە شوێنی داتای فایلەکە و دواتر سڕینەوەی فایلەکە. هەردوو ڕێگاکە لەو وێنەیەی خوارەوە ڕوونکراونەتەوە:
پێرمادیڵیت بۆ ئەوەی گەرەنتی نەهاتنەوەی فایلەکان بکات، ڕێگای دووەم بەکاردەهێنێت و هەموو بایتەکانی فایلەکە دەگۆڕێ بۆ ژمارەی هەڕەمەکی. بەوەش داتای فایلەکە بایەکجارەکی تێکدەچێت و ناتواندرێ بگەڕێندرێتەوە. دوای ئەوەش پێنج جار ناوی فایلەکە دەگۆڕێت بۆ ناوێکی هەڕەمەکی و دواتریش بەرواری درووستکردن و بەرواری دوایین دەستکاری و بەرواری دوایین خوێندنەوە دەکاتە (١/١/٢٠٠٠). بەوەش فایلەکە بە شێوەیەکی هەمیشەیی دەسڕێتەوە.
زۆر بەرنامە هەیە کە زۆرتر لە یەکجار داتا کۆنەکە overwrite دەکەن، واتا داتای لەسەر دەنووسنەوە (هەندێکیان ڕێگەت پێدەدەن ٣٠ جار لەسەر بنووسی). بەڵام بەپێی دوایین لێکۆڵینەوە و زانیارییەکان، تەنها یەکجار لەسەر نووسین بە داتای هەڕەمەکی بەسە و پێویست بە زۆرتر ناکا. بە کەڵک وەرگرتن لەو ڕاستییە، پێرمادیڵیت لە سڕینەوەی فایلەکان زۆر زۆر خێرایە، تەنانەت لە زۆربەی حاڵەتەکان بەقەد سڕینەوەی ئاسایی خێرایە.
لەبارەی دیسکی SSD
دیسکی جۆری SSD هەندێک تایبەتمەندی تایبەت بەخۆی هەیە و جیاوازە لەگەڵ دیسکە کۆنەکان (HDD). یەک لەو تایبەتمەندییانەش ئەوەیە کە دیسکەکە لە جۆری Nand-based Memoryـە. هەرچەندە ئەو جۆرە مێمۆرییانە زۆر خێران و زۆر تایبتەمەندی نایابییان هەیە، بەڵام هەندێک لایەنی خراپی دیکەشیان هەیە: تەنها بەرگەی ژمارەیەکی دیاریکراوی نووسین دەگرێت (پێویست ناکا نیگەران بیت، SSDیە نوێیەکان دەتوانن بەرگەی چەندین ساڵی بەکارهێنانی ئاسایی بگرن) و ناشتوانی داتایەک لەسەر داتایەکی دیکە بنووسیتەوە، دەبێت لە شوێنێکی بەتاڵ بینووسیت. ئەوەش واتای ئەوەی کە کاتێک فایلێک خەزن دەکەیت لە هەمان شوێنی پێشووتری، ئەوا لە ڕاستیدا لە شوێنێکی دیکەی دیسک هەڵدەگیرێ و داتا کۆنەکە نیشان دەکرێ بۆ سڕینەوە.
کەواتە ئەو ڕێگایەی پێرمادیڵیت بەکاریدێنێت کاریگەری نییە لەسەر فایلەکانی سەر SSD. بەڵام SSD دوو تایبەتمەندی دیکەشی هەیە کە وا دەکات پێویستی بە هیچ بەرنامەیەک نەبێت بۆ سڕینەوەی فایلەکان. یەکەمیان پێی دەگوترێ TRIM کەوا ڕێگە بە سیستەم دەدات کە بە دیسکەکە بڵێت کە کام فایلانەی ئیش پێ نەماوە و دەتواندرێ بسڕدرێنەوە. ئەوەی دیکەش پێی دەگوترێ Garbage Collection کە تێیدا ئەو شوێنانەی داتای کۆنیان تێدایە بەتاڵیان دەکات و بەمەش ئامادەدەبن بۆ هەڵگرتنی داتای نوێ. ئەو دوو تایبتەمەندییە پێکەوە کار دەکەن بۆ درووست‌کردنی کرداری "Data Evaporation" کە تێیدا ئەو فایلانەی کە بە شێوەی ئاسایی لەلایەن سیستەمەوە دەسردرێنەوە، دوای ماوەیەکی کەم لەسەر دیسکیش دەسردرێنەوە.
کەواتە دیسکە SSDیەکان نە پێویستیان بە Permadelete ـە و نە هیچ File Shredder ێکی دیکە. بە پێچەوانەوە، ئەو جۆرە بەرنامانە دەکرێ زەرەر لە دیسکەکە بدەن. بۆ پاراستنی دیسکەکە لە تێکچوون، پێرمادیڵێت فایلەکانی سەر SSD تەنها بە شێوەیەکی ئاسایی دەسڕێتەو و overwrite یان ناکا. کەواتە هیچ کێشەیەک بۆ دیسکەکە درووست ناکات.
دەتوانی زانیاری زۆرتر دەربارەی دیسکی SSD و نووسینی کۆد بە شێوەیەکی باش بۆ ئەو جۆرە دیسکە لەو وتارە بخوێنیتەوە.
پێرمادیڵیت تا چەند جێگای متمانەیە؟
بۆ ئەوەی دڵنیا بینەوە لەوەی ئەو فایلانەی پێرمادیڵیت دەیانسڕێتەوە ناتواندرێ بهێندرێنەوە، نزیکەی ١٠ بەرنامەی ڕیکەڤەریمان تاقیکردەوە، هیچیان نەیانتوانی فایلەکان بهێننەوە. ئەوەش مانای ئەوەیە کە پێرمادیڵیت سەرکەوتوو بووە لە سڕینەوەی فایلەکان بە شێوەیەکی هەمیشەیی.
تاقیکردنەوەکەش بەو شێوەیە بووە:
- دوو کۆمەڵە وێنەی جیاواز (بۆ نموونە یەکێکیان وێنەی پشیلە ئەوەی دیکەیان وێنەی سەگ) ئامادە بکە و هەر یەکەیان لە فۆڵدەرێک دابنێ
- فلاش میمۆرییەک بهێنە و هەردوو فۆڵدەرەکەی بخە ناوی
- یەکێک لە فۆڵدەرەکان بەهۆی پێرمادیڵیت بسڕەەوە (بۆ نموونە وێنەی پشیلەکان) و ئەوەی دیکەیان بە شێوەیەکی ئاسایی (بە بەکارهێنانی Delete ی ویندۆز)
- بە بەرنامەیەکی ڕیکەڤەری فلاشەکە سکان بکە، بزانە هیچ یەک لەو وێنانەی کە بە پێرمادیڵیت سڕدرابوونەوە، هاتوونەتەوە؟
لە کۆتاییدا دەمەوێ زۆر سوپاسی هەموو ئەو کەسانە بکەم کە لە درووستکردن و تاقیکردنەوەی پێرمادیڵیت بەشدار بوون و ئەوانەشی کە بە ڕەخنە و پێشنیارەکانی بەرنامەکەیان باشترکرد. وە پێرمادیڵیت پڕۆژەیەکی بەردەوامە و پشتیوان بەخوا لە داهاتوودا باشتریش دەبێت. ئەگەر تۆش هەر ڕەخنە یان پێشنیارێکت هەیە، خۆشحاڵ دەبین گوێمان لێبێت 🙂
حەز دەکەی لە وتاری داهاتوو باسی چ لایەنێکی درووست‌کردنی بەرنامەکە بکەم؟ لە کۆمێنت بۆمانی بنووسە.
|
<urn:uuid:2e4ec250-bbe3-4f37-8c63-ac02a19cd5d7>
|
CC-MAIN-2017-22
|
https://developerstree.com/how-permadelete-works/
|
2017-05-26T07:13:36Z
|
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2017-22/segments/1495463608648.25/warc/CC-MAIN-20170526071051-20170526091051-00480.warc.gz
|
ckb
| 0.984914 |
Arab
| 34 |
{"ckb_Arab_score": 0.9849140644073486, "sdh_Arab_score": 0.011315178126096725}
|
K24 – هه‌ولێر
له هه‌نگاوێكی بێ وێنه‌دا پارتێكی ئۆپۆزسیۆن له جه‌زائیر بۆ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی لیستێك له ژنان پێك ده‌هێنێت، كه بڕیاره رۆژی 4 ئایاری داهاتوو به‌ڕێوه‌بچێت.
ئاژانسی ئانادۆل بڵاویكرده‌وه، لیستی ئه‌و حزبه بۆ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی له پارێزگای "الشلف" له رۆژئاوای جه‌زائیر 100% له ژنان پێكدێت و هه‌ڵمه‌تی هه‌ڵبژاردن له رۆژی 9 نیسان دهستپیێكردووه و سه‌رۆكی حزبی به‌ره‌ی نیشتمانی جه‌زائیری، "مو‌سا تواتی" ئه‌م لیسته‌ی پێشكه‌شكردوه.
ئه‌م لیسته‌ی ژنان بۆ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی له لایه‌ن پارێزه‌ر "خدوجه بوسكه" سه‌رۆكایه‌تی ده‌كرێت و ئه‌وانه‌ی دیكه‌شی له بواره‌كانی یاسا و پزیشكی و كارگێڕی گشتی كار ده‌كه‌ن.
بەرەی نیشتمانی جەزائیری پارتێكی ئۆپۆزسیۆنی میانڕه‌وه و له لایه‌ن پاڵێوراوی پێشووی سه‌رۆكایه‌تی، مو‌سا تواتی سه‌رۆكایه‌تی ده‌كرێت و به نۆ په‌رله‌مانتار له كۆی 462 په‌رله‌مانتار هه‌فته‌مین فراكسیۆنی په‌رله‌مانییه.
|
<urn:uuid:fbe75503-b471-4e8b-88ae-05731a4f3040>
|
CC-MAIN-2017-22
|
http://www.kurdistan24.net/so/news/0ebf3a80-0c28-4e93-998b-8a161b9598a8/-%DA%98%D9%86%D8%A7%D9%86%DB%8C-%D8%AC%D9%87%E2%80%8C%D8%B2%D8%A7%D8%A6%DB%8C%D8%B1-%D8%A8%D9%87%E2%80%8C-%D9%84%DB%8C%D8%B3%D8%AA%DB%8E%D9%83-%D8%A8%D9%87%E2%80%8C%D8%B4%D8%AF%D8%A7%D8%B1%DB%8C-%D9%84%D9%87%E2%80%8C-%D9%87%D9%87%E2%80%8C%DA%B5%D8%A8%DA%98%D8%A7%D8%B1%D8%AF%D9%86-%D8%AF%D9%87%E2%80%8C%D9%83%D9%87%E2%80%8C%D9%86
|
2017-05-30T01:33:11Z
|
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2017-22/segments/1495463613738.67/warc/CC-MAIN-20170530011338-20170530031338-00416.warc.gz
|
ckb
| 0.850046 |
Arab
| 9 |
{"ckb_Arab_score": 0.850045919418335, "sdh_Arab_score": 0.13572797179222107, "hac_Arab_score": 0.01353880763053894}
|
دادگای باڵای عێراقی ده‌سـتیكردووه بهدادگایـیكردنی 15 له هاوه‌ڵه‌كانی پـێشـووی دیكتاتۆری له‌سێداره‌دراو سه‌دام حسێن به تۆمه‌تی سه‌ركوتكردنی دڕندانه‌ی ڕاپه‌ڕینی
شیعه‌كان له سـاڵی 1991 دا.
ڕۆژی سێشه‌ممه پـرۆسه‌ی دادگایـیكردنه‌كه له به‌غدا ده‌سـتیپـێـكرد و دادگاكه تاوتوێی مه‌سه‌له‌ی كوشـتنی به هه‌زاران له‌و شیعه ئاینزاكانه ده‌كات، كه له‌میانه‌ی ڕاپه‌ڕینه‌كانی باشوری عێراقی دوای جه‌نگی كه‌نداوی یه‌كه‌مدا كوژران.
ئه‌مه‌ش سێهه‌مین دادگایـیكردنی كارهبهدهسـتانی باڵای حكومه‌تی له‌كارخراوی سه‌دام حسێنه.
سـێ له تۆمه‌تباره‌كانی ئه‌م دادگایـیه پـێشـتر حوكمی له‌سێداره‌دانیان بۆ ده‌رچووه، له‌وانه ئامۆزای سه‌دام حسێن، عه‌لی حه‌سه‌ن ئه‌لمه‌جید ناسراو به عه‌لی كیمیاوی كه به تاوانه‌كانی دژ به كورده‌كان له‌میانه‌ی سـاڵه‌كانی هه‌شـتاكاندا حوكمی له‌سێداره‌دانی بۆ بڕاوه‌ته‌وه.
ئه‌وه‌ی شـایانی باسه سه‌دام حسێنی سه‌رۆكی پـێشـووی عێراق دوای تاوانباركردنی به كوشـتنی كۆمه‌ڵـێـك له شیعه‌كانی دانیشتووی گوندی دوجێـل له سـاڵی 1982 دا له‌سێداره درا.
|
<urn:uuid:8952862d-961e-4332-b548-3202ae74de5e>
|
CC-MAIN-2017-22
|
http://www.dengiamerika.com/a/a-58-2007-08-21-voa4-89196907/948570.html
|
2017-05-23T05:08:58Z
|
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2017-22/segments/1495463607369.90/warc/CC-MAIN-20170523045144-20170523065144-00045.warc.gz
|
ckb
| 0.969955 |
Arab
| 9 |
{"ckb_Arab_score": 0.9699546694755554, "sdh_Arab_score": 0.026428760960698128}
|
وه‌زیری به‌رگری ئه‌مه‌ریکا ڕۆبه‌رت گه‌یتس چه‌خت له‌وه ده‌کاته‌وه که هێزه‌کانی ئه‌مه‌ریکا له کاتی دیارکراوی خۆیاندا له کۆتایی سـاڵی داهاتوو له عێراق بکشێنه‌وه، ئه‌مه‌ش سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی ئه‌فسه‌رێـکی باڵای له‌شـکری عێراق داوای کردووه بۆ ماوه‌یه‌کی درێژتر بمێنـنه‌وه.
ڕۆژی چوارشه‌ممه ڕۆبه‌رت گه‌یتس به په‌یامنێرانی گوت وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا و حکومه‌تی عێراق ڕێـکهوتنـنامهیهکیان له نێواندایه که خشته‌ی کاتی کشـانه‌وه‌ی هێزه‌کانی تیایدا دیارکراوه. به‌ڕێز گه‌یتس گوتیشی ئه‌گه‌ر حکومه‌تی نوێی عێراق پـێـکهات و بیه‌وێت وتووێژ له‌سه‌ر درێژکردنه‌وه‌ی ماوه‌ی مانه‌وه‌ی هێزه‌کانی ئه‌مه‌ریکا بکات، ئه‌وا ئه‌مه‌ریکا ئاماده‌یه ئه‌و جۆره وتووێژه بکات. گوتیشی ده‌بێت دهسـتپـێـشخهریهکه له لایه‌ن عێراقیـیه‌کانه‌وه بێت.
جێی ئاماژه پـێـکردنه جه‌نه‌ڕاڵ بابه‌کر زێباری سه‌رۆکی سـتوونه هاوبه‌شه‌کانی له‌شـکری عێراق ده‌ڵێت پـێویسته هێزه‌کانی ئه‌مه‌ریکا تا سـاڵی 2020 له عێراقدا بمێنـنه‌وه.
به‌ڕێز زێباری له کۆنگره‌یه‌کی تایبه‌ت به کاروباری به‌رگری له به‌غدا گوتی له‌شـکری عێراق 10 سـاڵی دیکه‌ی ده‌وێت تا بتوانێت ئه‌رکه‌کانی ئاسایشی وڵاته‌که‌ی به ته‌واوی له ئه‌سـتۆی خۆی بگرێت.
|
<urn:uuid:2fad7e76-8ec5-452d-9df1-a46116a1ae68>
|
CC-MAIN-2017-22
|
http://www.dengiamerika.com/a/iraq-12aug10-100536134/959964.html
|
2017-05-23T05:12:47Z
|
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2017-22/segments/1495463607369.90/warc/CC-MAIN-20170523045144-20170523065144-00045.warc.gz
|
ckb
| 0.997856 |
Arab
| 9 |
{"ckb_Arab_score": 0.9978557825088501}
|
له پاش گه‌ڕانه‌وه‌ی شاندی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستانی عێراق، ده‌گوترێت کۆبوونه‌وه‌کان بێ ئه‌نجام بوون.
ده‌مڕاستی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستانی عێراق ده‌ڵێت ئه‌گه‌ریش ئه‌و کۆبوونه‌وانه ئه‌نجامیان نه‌بووبێت، به‌و مانایه نییه دیالۆگی هه‌رێم له‌گه‌ڵ حکومه‌تی نێوه‌ندا له بنبه‌ستی دابێت.
سه‌فین دزه‌یی ده‌شڵێت بۆ ده‌سه‌ڵاتی سیاسی کورد له عێراقدا هێشتاش دیالۆگ به باشترین چاره‌سه‌ر ده‌زانرێت ، به‌ڵام ده‌شڵێت ئه‌و میکانیزمانه‌ی بۆ چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌کانی ناوچه جێناکۆکه‌کان دانراون هه‌وڵدراون ته‌گه‌ره‌یان بخرێته به‌رده‌م تا ڕه‌وشی ئه‌و ناوچانه هه‌ر وه‌ک خۆیان بمێننه‌وه.
له وه‌ڵامی پرسیارێکی به‌ڵێن ساڵح، سه‌باره‌ت به ئه‌گه‌ری کشانه‌وی کورد له پرۆسه‌ی سیاسی عێراق، به‌ڕێز دزه‌یی ده‌ڵێت هێشتاش سرکردایه‌تی سیاسی کورد له عێراقدا خۆی به هاوبه‌ش ده‌زانێت له عێراقدا و ده‌شڵێت نوینه‌رانی کورد له به‌غدا ده‌توانن ڕۆڵی خۆیان ببینن و پێداگیری له‌سه‌ر سیاسه‌ته‌کانی هه‌رێمی کوردستان بکه‌ن.
زانیاری زیاتر له ده‌قی وتووێژه‌که‌دایه:
|
<urn:uuid:5c22f074-31de-4d52-a02a-9bd5f69f189a>
|
CC-MAIN-2017-22
|
http://www.dengiamerika.com/a/1556799.html
|
2017-05-26T03:45:51Z
|
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2017-22/segments/1495463608633.44/warc/CC-MAIN-20170526032426-20170526052426-00402.warc.gz
|
ckb
| 0.994052 |
Arab
| 17 |
{"ckb_Arab_score": 0.994051992893219}
|
كۆنده‌لیزا ڕایسی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا داوای له ئیسرائیل كردووه فراوانكردنی
ئۆردوگای جوله‌كه نشینه‌كان ڕاگرێت، ئه‌مه‌ش دوای ئه‌و ڕاگه‌یاندنه‌ی ئیسرائیل كه به نیازه به لایه‌نی كه‌م 600 خانووبه‌ره‌ی نوێ له ناوچه‌ی كه‌ناری ڕۆژئاوای مشـتومڕ له‌سه‌ر بنیادبنێت.
هه‌روه‌ها خانم ڕایس ده‌شڵێت دانوسـتاندنی نێوان به‌رپـرسـانی ئیسرائیل و فه‌له‌ستینیـیه‌كان هه‌نگاوێـكه به ئاقارێـكی ڕاسـتدا. هاوكات ڕه‌خنه‌ی له ئیسـرائیل گرت بۆ فراوانكردنی ده‌سه‌ڵاتی خۆی و ئه‌و هه‌نگاوه‌ی به پـێشـێـلكردنی پلانی ئاشـتی نه‌خشه‌ی ڕێـگا ناوزه‌دكرد.
خاتوو ڕایس له عه‌مـمان بۆ وتووێـژكردن له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی فه‌له‌سـتینیـیه‌كان مه‌حمود عه‌باس. ئه‌م كۆبوونه‌وه‌یه‌ش له دوا شوێنی گه‌شـته سێ ڕۆژیـیه‌كه‌ی بۆ هه‌رێمه‌كه‌یه كه له‌وێ له‌گه‌ڵ كاربه‌ده‌سـتانی ئیسـرائیلی و فهلهستینیـدا كۆبۆوه له دوا هه‌وڵی خۆیدا بۆ پـێشـخسـتنی پـرۆسه‌ی ئاشتی.
كۆنده‌لیزا ڕایس ڕێـككهوتنێـكی ئیسرائیلی بۆ هێوركردنه‌وه‌ی بڕیارێـك له‌سه‌ر بهربهسـتهكانی سه‌ر فه‌له‌سـتینیـیه‌كان له كه‌ناری ڕۆژئاوای داگیركراوی مسـۆگهركرد.
له‌و باره‌یه‌وه ئیسـرائیل هه‌ڵـگرتنی 50 به‌ربه‌سـتی سه‌ر جاده و هه‌روه‌ها یه‌ك بازگه‌ی پـشكنینی ڕاگه‌یاند، ئه‌و به‌ربه‌سـتانه‌ی كه هاتووچۆی فه‌له‌سـتینیـیه‌كان له نێوان شـاره سه‌ره‌كیـیه‌كانی كه‌ناری ڕۆژئاوا سـنووردار ده‌كات.
هاوكات كاربه‌ده‌سـتانی فه‌له‌ستینی به‌ڵێنی چاكـكردنی ڕه‌وشی ئاسایشیـیان له ناوچه‌ی جنین دا هه‌رچه‌نده ده‌رئه‌نجام ئیسرائیل به‌رپـرسـیاری ته‌واوی ناوچه‌كه ده‌بێت.
|
<urn:uuid:f5a5cddc-5090-473b-96ac-9b7e8016585b>
|
CC-MAIN-2017-22
|
http://www.dengiamerika.com/a/a-58-2008-03-31-voa5-89217882/952052.html
|
2017-05-24T19:45:11Z
|
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2017-22/segments/1495463607860.7/warc/CC-MAIN-20170524192431-20170524212431-00309.warc.gz
|
ckb
| 0.994745 |
Arab
| 8 |
{"ckb_Arab_score": 0.9947447776794434}
|
ڕۆژی کورد: بەپێی هەواڵی چەند سەرچاوەیەک لە کوردستانی ڕۆژئاوا، دوای ئەوەی کە ئاسایشی سووریە، چەندین جار ئیبراهیم برۆ، سەرۆکی شۆڕای ئەنجوومەنی نیشتمانی و سکرتێری یەکێتی نیشتمانی کوردستانی سووریە و سلێمان ئوسوو ئەندامی لێژنەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی شٶڕای ئەنجوومەنی نیشتمانی و ئەندامی مەکتەب سیاسیی یەکێتی نیشتمانیی کوردستانی سووریەی دەستبەسەر کردووە، شەوی ڕابردوو لە نزیک قامیشلوو، هێزەکانی ئاسایشی پ.ی.د، ئیبراهیم برۆیان دزیوە و شوێن بزریان کردووە.
تا ئێستا و لەدوای شوێن بزربوونی ئیبراهیم برۆ، هیچ زانیارییەک لەمەڕ شوێنی ڕاگیران و دۆخی ناوبراو لەبەردەستدا نیە.
تا ئێستا ئاسایشی پ.ی.د لەمبارەوە هیچ لێدوان یان ڕوونکردنەوەیەکی نەداوە و ڕەت یان پشتڕاستی نەکردۆتەوە.
ئیبراهیم برۆ، سکرتێری یەکێتی نیشتمانی کوردستانی ڕۆژئاوا، یەکێک لە ڕەخنەگرانی ئاشکرای سیاسەتەکانی پ.ی.د لە کوردستانی ڕٶژئاوایە و لە کۆنگرەی دوایی ئەو حیزبە لە کوردستانی ڕۆژئاوا، کۆمەڵێک ڕەخنەی ئاشکرای لەو حیزبە گرت.
ڕەخنەگرانی پ.ی.د ئەو لقەی پ.ک.ک لە کوردستانی ڕۆژئاوا بە هاوکاری لەگەڵ ئێران و ڕژیمی ئەسەد، تاوانبار دەکەن، تاوانێک کە هەندێ دەزگاری زانیاری و میدیایی جیهان، پشتڕاستیان کردۆتەوە.
|
<urn:uuid:31ade85b-abda-435c-942a-84d3d5ddb525>
|
CC-MAIN-2017-22
|
http://www.rojikurd.net/ibrahim-bro-has-been-lost-pyd/
|
2017-05-26T22:53:40Z
|
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2017-22/segments/1495463608686.22/warc/CC-MAIN-20170526222659-20170527002659-00326.warc.gz
|
ckb
| 0.884457 |
Arab
| 19 |
{"ckb_Arab_score": 0.8844573497772217, "sdh_Arab_score": 0.08605360984802246, "hac_Arab_score": 0.029224788770079613}
|
سه‌باره‌ت به‌و هه‌واڵانه‌ی که ده‌ڵێن سه‌رۆک کۆماری تورکیا عه‌بدوڵڵا گول سه‌ردانی عێراق و هه‌رێمی کوردسـتان ده‌کات و هه‌روه‌ها ڕاگرتنی ئاگربه‌سـت له لایه‌ن پارتی کرێـکارانی کوردسـتانه‌وه، هاوکارمان خه‌ڵه‌فی زێباری گفتوگۆی له‌گه‌ڵ عه‌بدوڵڵا حیجاب شـاره‌زای کاروباری سـیاسی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا کردووه.
عه‌بدوڵڵا حیجاب ده‌ڵێت ئه‌م سه‌ردانه بێ مه‌رجه‌ی عه‌بدوڵڵا گول نیشـانه‌یه‌کی باشه بۆ ئه‌وه‌ی کۆتایی به شه‌ڕ بهێنرێت.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی گفتوگۆكه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیه‌ی سه‌ره‌وه، ماوه‌كه‌ی 4:55 خوله‌كه.
|
<urn:uuid:8f284d97-116c-4540-9b81-9a6099c82964>
|
CC-MAIN-2017-22
|
http://www.dengiamerika.com/a/a-58-2008-12-09-voa6-89212472/950874.html
|
2017-05-23T17:01:41Z
|
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2017-22/segments/1495463607648.39/warc/CC-MAIN-20170523163634-20170523183634-00211.warc.gz
|
ckb
| 0.997677 |
Arab
| 8 |
{"ckb_Arab_score": 0.9976766109466553}
|
سه‌لمان بن عه‌بدولعه‌زیز شای عه‌ره‌بسـتانی سعودیـیه سه‌رۆکی دیوانی پاشایه‌تی وڵاته‌که‌ی له پـۆسته‌که‌ی ده‌رکرد پاش ئه‌وه‌ی چهپـۆکێـکی به ڕۆژنامه‌وانێـکی کامێرامان کێشابوو.
ڕۆژی یه‌کشه‌ممه‌ی ڕابردوو، له‌و کاته‌ی شا سه‌لمان له فڕۆکه‌خانه‌ی ڕیازی پایته‌خت پێشـوازی له شا محه‌مه‌دی شه‌شه‌می شای مه‌غریب ده‌کرد، کامێرامانێـک لێـیان نزیک ده‌بێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی له نزیکه‌وه ڤیدیۆیه‌کیان بگرێت، به‌ڵام محه‌مه‌د ئهلتبێشی سه‌رۆکی دیوانی پاشایه‌تی ڕوو ده‌کاته کامێرامانه‌که و چهپـۆکێـکی پـیادادهکێشێت.
ئاژانسی دهنگوباسی سعودیـیه هه‌واڵه‌که‌ی ڕاگه‌یاند و گوتی شا سه‌لمان فه‌رمانی کردووه محه‌مه‌د ئهلتبێشی له پـۆسته‌که‌ی لاببرێت و خالید بن سـاڵح له شوێنه‌که‌ی دابنرێت.
ئه‌م بڕیاره‌ی شا سعودیـیه بووه جێی خۆشـحاڵی زۆرێـک له سعودیـیه‌کان، هیوادارن شای نوێی وڵاته‌که‌یان چاوپـۆشی له پـێشـێلکاری هیچ به‌رپـرسێـک نه‌کات ئه‌گه‌ربێت و مافی هاوڵاتیان پـێشـێل بکات.
پـێشـتریش وه‌زیری ته‌ندروسـتی له پـۆسته‌که‌ی لادا کاتێـک داوایه‌کی هاوڵاتیـیه‌کی ڕه‌تکرده‌وه.
ڤیدیۆی ڕووداوه‌که
|
<urn:uuid:ad7bbd82-a88c-4305-a52d-4dc95ee88f72>
|
CC-MAIN-2017-22
|
http://www.dengiamerika.com/a/2752620.html
|
2017-05-26T18:51:11Z
|
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2017-22/segments/1495463608676.72/warc/CC-MAIN-20170526184113-20170526204113-00306.warc.gz
|
ckb
| 0.998703 |
Arab
| 12 |
{"ckb_Arab_score": 0.9987028241157532}
|
له‌و ده‌مه‌ی ڕۆژی یه‌كشه‌ممه سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای دیاله ئیبراهیم حه‌سه‌ن باجه‌لان به‌ره‌و پارێزگای دیاله ده‌چوو بۆمبێـكی سه‌ره‌ڕێ به كاروانی ئۆتۆمبیله‌كانیدا ته‌قیوه‌ته‌وه و له ئه‌نجامدا 2 كه‌س كوژران.
له‌و باره‌یه‌وه په‌یامنێری ده‌نگی ئه‌مریكا له‌تیف نێروه‌یی له سـلێمانیـیه‌وه ڕاپـۆرتێـكی ناردووه، ده‌توانن گوێبیسـتی بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیه‌ی سه‌ره‌وه، ماوه‌كه‌ی 1:42 خوله‌كه.
|
<urn:uuid:a27ece3a-02c0-46f4-ace6-ea732650d0eb>
|
CC-MAIN-2017-22
|
http://www.dengiamerika.com/a/a-58-2008-03-30-voa7-89217617/951979.html
|
2017-05-23T06:55:17Z
|
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2017-22/segments/1495463607591.53/warc/CC-MAIN-20170523064440-20170523084440-00406.warc.gz
|
ckb
| 0.991669 |
Arab
| 8 |
{"ckb_Arab_score": 0.9916689991950989}
|
K24 – هه‌ولێر:
له رووسيا نه‌ريتێكى كۆن هه‌يه و پێيان وايه ژن له ناو كه‌شتييه‌كانى ده‌ريادا بمێنێته‌وه ئاماژه‌يه‌كى شومه و نه‌گبه‌تى به‌دوادادێت، هه‌ربۆيه تا ئێستا له هێزى ده‌ريايى رووسيادا رێگه نادرێت ژنان له سه‌ر كه‌شتييه‌كان كار بكه‌ن.
له‌و پێودانگه‌وه، رۆژنامه‌يه‌كى رووسى ره‌خنه‌ى له ئه‌ندريا سلوگ كاپتنى كه‌شتى پورتيرى ئه‌مريكى گرتووه، به‌وه‌ى په‌نجه‌ى به دوگمه‌ى هه‌ڵدانى مووشه‌كه تۆماهۆكهكانى ئه‌مريكادا ناوه و ئاراسته‌ى فڕۆكه‌خانه‌ى شه‌عيراتى كردووه و به‌و هۆيه‌وه به "جادووگه‌رى زۆرزانى شه‌و" وه‌سفيكردووه.
رۆژنامه‌كه ئه‌وه‌ى به بير‌ى خوێنه‌رانى هێناوه‌ته‌وه، كه بوونى ره‌گه‌زى مێ له‌سه‌ر كه‌شتييه سه‌ربازييه‌كان ئاماژه‌يه‌كى شوومه و نيگبهتى به‌دواى خۆي‌دا ده‌هێنێت و هه‌ر بۆيه تا ئێستا له‌سه‌ر كه‌شتييه‌كانى رووسيا هيچ ئه‌ركێك به ژن ناسپێردرێت و رێگه نادرێت له‌سه‌ر كه‌شتييه‌كان بمێننه‌وه، چونكه هه‌مووان لێيان ده‌ترسن.
رۆژنامه‌ى كۆمسۆمۆلسكايا پراڤدا، باسى له‌وه‌شكردووه، چاوه‌كانى سلوگ بريسكهيان دێت و ئه‌و بريسكانهشى له چاوى لێكۆڵه‌ره‌كانى پۆليسى ئه‌مريكا وه‌رگرتووه، باسى له‌وه‌شكردووه، ژنانى له‌و جۆره هه‌ر زوو له ئه‌مريكا پۆستى باڵايان پێده‌درێت، له ترسى ئه‌وه‌ى نه‌بادا به جياكارى ره‌گه‌زى تۆمه‌تبار بكرێن.
ئه‌و ژنه ئه‌مريكييه، ئه‌كاديمياى سه‌ربازى ده‌رياوانى ته‌واوكردووه و له زانستى زه‌رياكان به‌كالۆريۆسى به‌ده‌ستهێناوه.
رۆژنامه‌كه باسى له‌وه‌شكردووه، سلوگ، له ماوه‌ى كاركردنيدا زۆر كار‌و ئه‌ركى جياجياى راپه‌ڕاندووه. له بوارى كاره‌باوه تا سه‌نته‌رى داتاى جه‌نگى و ئاسايشى چه‌ك كارى كردووه.
|
<urn:uuid:5d231c2f-f438-4e53-8f70-0693359edb5f>
|
CC-MAIN-2017-22
|
http://www.kurdistan24.net/so/news/ee12b15e-7578-4a93-8b44-e15524c90ef6/-%D8%AC%D8%A7%D8%AF%D9%88%D9%88%DA%AF%D9%87%E2%80%8C%D8%B1%D9%87%E2%80%8C%D9%83%D9%87%E2%80%8C%D9%89-%D8%B4%D9%87%E2%80%8C%D9%88--%D8%AA%DB%86%D9%85%D8%A7%D9%87%DB%86%D9%83%D9%87%E2%80%8C%D9%83%D8%A7%D9%86%D9%89-%D8%A6%D8%A7%D8%B1%D8%A7%D8%B3%D8%AA%D9%87%E2%80%8C%D9%89-%D8%B3%D9%88%D9%88%D8%B1%D9%8A%D8%A7-%D9%83%D8%B1%D8%AF%D9%88%D9%88%D9%87%E2%80%8C
|
2017-05-30T01:30:21Z
|
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2017-22/segments/1495463613738.67/warc/CC-MAIN-20170530011338-20170530031338-00499.warc.gz
|
ckb
| 0.969757 |
Arab
| 9 |
{"ckb_Arab_score": 0.9697568416595459, "sdh_Arab_score": 0.029215725138783455}
|
سه‌رۆكی عیراقی ده‌لێت كۆمتیه‌ی دارشتنی ده‌ستوری نوێی ووڵات رۆزبهی كێشه‌كانی كه
رووبه‌روی بۆته‌وه چاره‌سه‌ر كردوه و پێشبینی كرد كه ده‌ستور له رۆژی یه‌کشه‌ممه ئاماده بێت، رۆژێك پێش كاتی دیاریكراو بۆ داڕشتنی ده‌ستور.
سه‌رۆك جه‌لال تاله‌بانی ئه‌مرۆ شه‌ممه به په‌یامنێرانی راگه‌یاند كه ووتوێژه‌كان ئێستا له‌سه‌ر داوای شیعه‌كانه بۆ پێكهێنانی هه‌رێمێكی فیدرالی له ناوچه‌كانیان و په‌یوه‌ندی نێوان ئیسلام و ووڵات.
هه‌ندێك له ئه‌ندامانی كۆمیته‌ی دارشتنی ده‌ستور، كه له حه‌فتاو یه‌ك ئه‌ندام پێكهاتووه، ده‌لێن زۆربه‌ی كێشه‌كان چاره‌سه‌ر كراون، له‌وانه‌ش چۆنیه‌تی دابه‌شكردنی سامانی نه‌وت.
|
<urn:uuid:98f29a13-1282-4436-ad2e-65ad647ae545>
|
CC-MAIN-2017-22
|
http://www.dengiamerika.com/a/a-58-2005-08-13-voa1-89166557/943158.html
|
2017-05-23T12:48:06Z
|
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2017-22/segments/1495463607636.66/warc/CC-MAIN-20170523122457-20170523142457-00627.warc.gz
|
ckb
| 0.800938 |
Arab
| 10 |
{"ckb_Arab_score": 0.8009380102157593, "sdh_Arab_score": 0.19289782643318176}
|
بالکان
||ئەم وتارە لەوانەیە پێویستی بە خاوێن‌کردن ھەبێت تا بگات بە شێوازی ستانداردی نووسین.|
بالکان یان بەلقان نیمچەدوورگەیەکە ئەکەوێتە بەشی باشوری ڕۆژھەڵاتی قاڕەی ئەوروپا، ڕووبەرەکەی ئەگاتە نزیکەی ٧٢٨٠٠٠ کیلۆمەتری چوارگۆشە و ژمارەی دانیشتوانی ئەگاتە زیاتر لە ٥٣ ملیۆن کەس. ناوی ناوچەکە وەرگیراوە لە زنجیرە شاخی بەلقان کە درێژدەبێتەوە لە ناوەندی بولگاریاوە تا ڕۆژھەڵاتی کۆماری سربیا و یەکێکە لە ناوچە مێژوویی و جوگرافیە گرنگەکان لە قاڕەی ئەورووپادا.
پێناسە و سنور[دەستکاری]
نیمچەدوورگەی باڵکان[دەستکاری]
زۆرجار بە باڵکان دەوترێت نیمچەدوورگەی باڵکان بەو سیفەتەی کە سێ لای بە ئاو دەورە دراوە، کە دەریای ڕەش لە ڕۆژھەڵاتی و بەشێکی دەریای ناوەڕاست لە باشوری ولە ڕۆژئاواییدا دەریای ئیدریاتیک و دەریای مەڕمەڕە و دەریای ئەیونی و دەریای ئیجە ھەیە. تەنھا پەردێک ئەیبەستێتەوە بە کیشوەری ئورووپاوە.
باڵکان[دەستکاری]
لە ماوەی سەردەمەکاندا بەلقان کەوتۆتە سەر سنوری ئیمپراتۆریەتە گەورەکان, لەبەر ئەوە مێژووەکەی لێوانلێوە لە شەڕ و شۆڕش و جەنگ و ململانێی لە نێوان نەتەوەکان لە سەردەمی ئیمپراتۆری ڕۆمانیەوە پاشان دەوڵەتی عوسمانی و تا کاتی شەڕی یۆگسلافیا, لەبەر ئەو ھۆیە ناوی بەلقان بەستراوە بە توندوتیژی و ململانێی ئاینی ونەژادی.
سنور[دەستکاری]
ڕووباری زانوب و ساڤا سنووری باکووری بالکان پێک دەھێنن و لە باشووریەوە دەریای مەڕمەڕە و دەریای ئیجە و دەریای دەردنیلە, و لە ڕۆژھەڵاتیەوە دەریای ڕەش وگەروی بسفۆرە, ودەریای ئەدریاتیک و دەریای ئەیونی ئەکەونە ڕۆژئاوایەوە.
وڵاتەکانی بالکان[دەستکاری]
ناوچەی نیمچە دوورکەی بالکان ئەم وڵاتانە ئەگرێتەوە:
سەرچاوەکان[دەستکاری]
وێکپیدیای عەرەبی
|
<urn:uuid:b73efd62-a5b3-4662-9125-b0c6dcbdf908>
|
CC-MAIN-2017-22
|
https://ckb.wikipedia.org/wiki/%D8%A8%D8%A7%D9%84%DA%A9%D8%A7%D9%86
|
2017-05-24T13:30:02Z
|
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2017-22/segments/1495463607846.35/warc/CC-MAIN-20170524131951-20170524151951-00320.warc.gz
|
ckb
| 0.950091 |
Arab
| 146 |
{"ckb_Arab_score": 0.9500905871391296, "sdh_Arab_score": 0.028219081461429596, "hac_Arab_score": 0.02168721705675125}
|
کۆمیتەی پاراستنی ڕۆژنامەوانان (CPJ) لە سەر ئازادکردی 21 ڕۆژنامەوانی کە لە زیندانەکانی تورکیادا بوون بەیاننامەیەکی دەرکردووە.
CPJ دەڵێت سەرەڕای ئازاد کردنیان بەڵام لێکۆڵینەوەکان لەسەر ئەو تاوانانەی خراوەتە پاڵیان هەر بەردەوامە و ئەوان ناتوانن بچنە دەرەوەی تورکیا و دەبێت بۆ مۆرکردنی ناوەکانیان بەردەوام بچنە بنکەکانی پۆلیس.
ڕێکخەری CPJ ی ئەوروپا و ناوەڕاستی ئاسیا نی‌نا ئۆگنیانۆڤا دەڵێت لەو بەیاننامەیەدا داوا لە تورکیا دەکەن کە هەمو ڕۆژنامەوانەکان ئازاد بکات و دۆسێکانیشیان پوچەڵ بکاتەوە.
ئۆگنیانۆڤا گوتیشی " ئەو فشارەی کە لە تورکیا لەسەر میدیا هەیە لە هیچ شوێنێکی جهیان نییە کە هاووڵاتیانی ناتوانن لە بابەتە گرنگەکاندا دەنگوباسی بێ لایەن ببیستن."
CPJ ئاشکراشی کرد کە لە ئێستادا 81 ڕۆژنامەوان لە زیندانەکانی تورکیادان.
|
<urn:uuid:1529d28d-c392-4854-9d79-e2757ebc4afa>
|
CC-MAIN-2017-22
|
http://www.dengiamerika.com/a/3792096.html
|
2017-05-29T04:07:44Z
|
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2017-22/segments/1495463612013.52/warc/CC-MAIN-20170529034049-20170529054049-00084.warc.gz
|
ckb
| 0.957641 |
Arab
| 8 |
{"ckb_Arab_score": 0.9576413035392761, "hac_Arab_score": 0.024738142266869545, "sdh_Arab_score": 0.017627445980906487}
|
سەرۆکی تورکیا جارێکی دیکە هێرشی توندی کردەوە سەر هۆڵەندا و ئەڵمانیا و دەڵێت داوای لێبوردن بەس نیـیە و هێشتا ڕێوشوێنی دیکە ماوە تورکیا لە دژیان بیگرێتەبەر و دەبێت باجەکەی بدەن.
ڕەجەب تەیب ئەردۆغان ئەمڕۆ سێشەممە لە کۆنگرەی پـزیشکانی تورک لە ئەنکەرە وتارێکی پـێشکەشکرد و تیایدا گوتی "هەندێک لە سیاسیـیەکانی ڕۆژئاوا ڕەفتاری فاشیزمی و ڕەگەزپەرستانەیان هەیە و دژایەتی ئیسلام دەکەن و پەنابەران لەسەر سنوورەکان ڕادەگرن و فشاری نامرۆیانەیان دەخەنەسەر."
گوتی وڵاتانی ڕۆژئاوا مەیدانەکەیان بۆ کەسانی فاشیزم و دوژمنانی خەڵکی بیانی چۆڵکردووە.
هەروەها هۆڵەندای تۆمەتبارکرد بە پـێشێلکردنی یاسا و ڕێسا نێودەوڵەتیـیەکان کاتێک شەوی شەممە وەزیری خێزان کۆمەڵاتی تورکیایان بەرەو ئەڵمانیا گەڕاندەوە. گوتی "حکومەتی هۆڵەندا کە شانازی دەکات بە ئازادی ڕادەربڕین و ئازادی گردبوونەوە و ئازادی ژن، شەوی شەممە بە پێچەوانەی ئەم ئازادیانە ڕەفتاریان کردبوو."
پاشان هێرشی کردە سەر ئەڵمانیا و گوتی ئەنگێلا مێرکڵ ڕاوێژکاری ئەڵمانیا پـشتیوانی خۆی بۆ هۆڵەندا دەربڕی، ئەمەش جێی سەرسوڕمان نیـیە بۆ تورکیا، چونکە هیچ جیاوازیەکی لەگەڵ هۆڵەندا نیـیە، بۆیە تورکیا چاوەڕێی لێدوانێـکی دیکەی لێ ناکات. گوتی "هۆڵەندیـیەکان بە سەگ و ئەسپ هێرشمان دەکەنەسەر و ئەڵمانەکانیش بە هەمان شێوە."
لە بەشێـکی وتارەکەی هۆڵەندای تۆمەتبارکرد بە بەشداریکردن لە کوشتنکاریەکەی ساڵی 1995 ی سربرێنیتسای ڕۆژهەڵاتی بۆسنە، ئەوەی 8 هەزار کەسی تیادا کوژران.
هەروەها داوای لە تورک و موسڵمانانی هۆڵەندا کرد لە هەڵبژاردنەکاندا دەنگ نەدەن بە هەردوو پارتی ئازادی ڕاستڕەوی دەسەڵاتدار و پارتی گەلی لیبراڵی دیموکرات.
هاوکات داوای لە تورکەکان کرد بە ئەرێ دەنگ لە ڕیفراندۆمەکەی مانگی چواردا بدەن، دەڵێت ئەمە وەڵامدانەوەیەک دەبێت بۆ دوژمنان.
ئەم لێدوانانەی سەرۆکی تورکیا پاش ئەوە دێن کە یەکێتی ئەوروپا دوێنێ دووشەممە داوای لە ئەنکەرە کرد دۆخەکە هێوربکاتەوە و لێدوانی توندئامێز نەدات تاوەکو گرژیـیەکان لەوە زیاتر نەبن.
|
<urn:uuid:43500ac9-c1ba-49ea-b20c-2e13f4ff190b>
|
CC-MAIN-2017-22
|
http://www.dengiamerika.com/a/erdogan-turkey-dutch/3765024.html
|
2017-05-29T03:55:39Z
|
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2017-22/segments/1495463612013.52/warc/CC-MAIN-20170529034049-20170529054049-00084.warc.gz
|
ckb
| 0.916661 |
Arab
| 7 |
{"ckb_Arab_score": 0.9166611433029175, "hac_Arab_score": 0.06414831429719925, "sdh_Arab_score": 0.01916571520268917}
|
گۆرانیبێژی ده‌نگ خۆشی كورد مه‌رزییه له چه‌ند ڕۆژ له‌مه‌وبه‌ردا به‌هۆی نه‌خۆشیه‌كه‌وه له شاری ستۆكهۆڵم له ووڵاتی سوید ماڵئاوایی له‌م جیهانه كرد.
به كۆچی دوایی مه‌زرییه خانم، جیهانی موزیكی كوردی و به تایبه‌تی ژنان- هونه‌رمه‌ندێكی گه‌وره‌یان له ده‌ستدا.
ئێمه‌ش وه‌ك به‌شی كوردی ده‌نگی ئه‌مریكا پرسه و سه‌ره‌خۆشی خۆمان ئاڕاسته‌ی ناسر و دڵنیا و ماردین و له‌یلا خانم ده‌كه‌ین.
بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش، موعته‌به‌ر شیروانی گفتوگۆیه‌كی له‌گه‌ڵ هاوڕێ و دۆستی هونه‌رمه‌ند ( مه‌هاباد قه‌ره‌داغی) ئه‌نجامداوه، هه‌روه‌هاش جانی دیلان بابه‌تێكی له‌سه‌ر ئاماده كراوه.
|
<urn:uuid:68354c29-225d-4893-ace3-79f59bda391d>
|
CC-MAIN-2017-22
|
http://www.dengiamerika.com/a/a-58-2005-09-19-voa8-89173627/944194.html
|
2017-05-23T10:54:36Z
|
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2017-22/segments/1495463607620.78/warc/CC-MAIN-20170523103136-20170523123136-00128.warc.gz
|
ckb
| 0.971959 |
Arab
| 10 |
{"ckb_Arab_score": 0.9719588160514832, "sdh_Arab_score": 0.02485812082886696}
|
کاربه‌ده‌سـتانی ئه‌فغانی ده‌ڵێن ڕۆژی یه‌کشه‌ممه له کابوڵی پایته‌خت دوو هێرشبه‌ری خۆکوژ بۆسه‌یه‌کیان بۆ پاسێـک ناوه‌ته‌وه که سه‌ربازی ئه‌فغانی هه‌ڵگرتبوو و له ئاکامدا 5 که‌س له هێزه‌کانی له‌شـکریان کوشتوو و 9 ی دیکه‌شیان بریندارکردووه.
کاربه‌ده‌سـتان ده‌ڵێن له سه‌ره‌تادا دوو هێرشبه‌ره‌که به کڵاشینکۆف ته‌قه‌یان له پاسه‌که کردووه و پاشـان یه‌کێـکیان خۆی ته‌قاندۆته‌وه، به‌ڵام ئه‌وی دیکه‌یان به‌ر له‌وه‌ی خۆی بته‌قێنێته‌وه کوژراوه.
هه‌ر ڕۆژی یه‌کشه‌ممه و له هێرشێـکی دیکه‌ی دژی له‌شـکری ئه‌فغانی، چوار خۆکوژ خۆیان کردووه به ناوه‌ندێـکی سه‌ربازی له هه‌رێمی کوندوز و 3 سه‌رباز و 2 پـۆلیسیان کوشتووه.
کاربه‌ده‌سـتان ده‌ڵێن به لایه‌نی که‌م یه‌ک له هێرشبه‌ره‌کان له په‌لاماره سهرهتایـیهکه ڕزگاری بووه. ده‌شڵێن بۆ چه‌ند کاتژمێرێـک شه‌ڕه ته‌قه له ناو سهربازهگهکه ڕوویداوه.
تاڵیبان به‌رپـرسیارێتی خۆی له هه‌ردوو هێرشه‌که ڕاگه‌یاند.
|
<urn:uuid:5c3c8a0d-5316-48ab-ab50-a81af15c2807>
|
CC-MAIN-2017-22
|
http://www.dengiamerika.com/a/afghanistan-violence-19dec10-112152139/964080.html
|
2017-05-30T05:30:08Z
|
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2017-22/segments/1495463613796.37/warc/CC-MAIN-20170530051312-20170530071312-00290.warc.gz
|
ckb
| 0.999328 |
Arab
| 9 |
{"ckb_Arab_score": 0.9993282556533813}
|
چاوهڕواندهکرێت جان کێری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریکا داوا له ڕێبه‌رانی باشوری خۆرهه‌ڵاتی ئاسیا و ڕێبه‌رانی چین بکات چاره‌سه‌ری ناکوکی ناوچه‌کانی نێوانیان بکه‌ن که زیابوونی گرژی و ئاڵۆزی له ده‌ریای باشوری چینی لێـکه‌وتووه‌ته‌وه.
بڕیاره وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریکا ڕۆژی چوارشه‌ممه له برۆنی له‌گه‌ڵ لی کهچیانگ سه‌رۆک وه‌زیری چین و ڕێبه‌رانی وڵاتانی ڕێـکخراوی باشوری خۆرهه‌ڵاتی ئاسیا کۆبـبێته‌وه له میانه‌ی کۆنگره‌ی سـاڵانه‌ی خۆیان که له ئه‌مسـاڵدا له‌و وڵاته بچوکه ئه‌نجام ده‌درێت.
کاربه‌ده‌سـتانی ئه‌مه‌ریکا ده‌ڵێن وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریکا گوشار ده‌خاته سه‌ر چین بۆ چاره‌سه‌رکردنی ناکۆکیـیه‌کان له ده‌ریای باشوری چیندا که چوار وڵاتی ئه‌ندامی ڕێـکخراوی باشوری خۆرهه‌ڵاتی ئاسیا له‌و باره‌یه‌وه کێشه‌یان له‌گه‌ڵ چیندا هه‌یه.
چین دوو دڵه له‌و کۆنگره‌یه‌دا مشت‌ومڕ له‌سه‌ر ئه‌و ناکۆکیـیانه بکات و پـێی باشه به جودا له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌ک له‌و وڵاتانه کۆبـبێته‌وه بکات.
|
<urn:uuid:3c6ba758-6840-483b-87da-db7329c59005>
|
CC-MAIN-2017-26
|
https://www.dengiamerika.com/a/1766278.html
|
2017-06-28T09:04:10Z
|
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2017-26/segments/1498128323588.51/warc/CC-MAIN-20170628083538-20170628103538-00056.warc.gz
|
ckb
| 0.99705 |
Arab
| 12 |
{"ckb_Arab_score": 0.9970499873161316}
|
نوێنه‌ری نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ عێراق هۆشـداری ده‌دات به‌وه‌ی میلیتانه‌كان هه‌وڵ ده‌ده‌ن هه‌ڵـبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكانی عێراق، ئه‌وه‌ی بڕیاره له ده‌مێـكی زووی سـاڵی داهاتوودا ئه‌نجامبدرێت تێـكبدهن.
سـتیفان دیمسـتۆرا ڕۆژی یه‌كشه‌ممه به په‌یامنێرانی گوت كاربه‌ده‌سـتان پـێشـبینی ده‌كه‌ن هه‌وڵی نائاسایی بدرێت به مه‌به‌سـتی تێـكدانی هه‌ڵـبژاردنه‌كان. هه‌رچه‌نده زانیاری وردی نه‌دا، وه‌لێ گوتی ڕه‌وشی باری ئاسایشی وڵاته‌كه باشـتربووه و ئه‌و هه‌وڵانه‌ش شـكستدههێنن.
هه‌روه‌ها دیمسـتۆرا باسی له گرتنه‌به‌ری چه‌ند ڕێوشوێـنك كرد بۆ ڕێـگه‌گرتن له فرتوفێـڵ له ده‌نگدانه‌كاندا. یه‌ك له‌وانه داوا له ده‌نگده‌ران ده‌كرێت له شوێنی ههڵـبژاردنهكانیاندا ناوی خۆی تۆماربكه‌ن تا ڕێـگه له دووباره ده‌نگدان بگیرێت.
شـایانی باسه شـاند‌ی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ عێراق و ئاژانسێـكی تر مه‌شـقیان به نزیكه‌ی 60 هه‌زار كه‌س كردووه بۆ چاودێریـكردنی هه‌ڵـبژاردنه‌كانی كه بڕیاره له 31 ی مانگی یه‌كی سـاڵی داهاتوودا ئه‌نجامبدرێت. كاربه‌ده‌سـتان هیوادارن به لانی كه‌م 200 هه‌زار چاو‌دێر له ڕۆژی هه‌ڵـبژاردنه‌كه‌دا بڵاوبكه‌نه‌وه.
|
<urn:uuid:36255a27-3073-432c-a648-64d5a05375ed>
|
CC-MAIN-2017-26
|
https://www.dengiamerika.com/a/a-58-2008-12-01-voa2-89218297/952163.html
|
2017-06-29T04:04:16Z
|
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2017-26/segments/1498128323864.76/warc/CC-MAIN-20170629033356-20170629053356-00136.warc.gz
|
ckb
| 0.996043 |
Arab
| 9 |
{"ckb_Arab_score": 0.9960429072380066}
|
کاربەدەستانی هەریمی کوردستان دووشەمە بە ڕاستیان نەزانی کە وێران کردنی ماڵی عەڕەبەکان لە ئەو ناوچانەی کە لە دەستی داعش ڕزگاریان کردوون بەشێک لە پلانێکی ستراتژیک بێت.
ئەو لێدوانانە لە وەڵامی ڕاپۆرتی ڕێکخراوی چاودێری بە سەر مافەکانی مرۆڤ دا هاتن کە گوتی پێشمەرگەکان لە شەری جیهادییەکان لە باکووری عێڕاق بە شێوەیەکی نایاسایی ماڵەکانی عەڕەبیان لە گەلێک شارۆچکە و گوند دا وێران کردوون کە ڕەنگ بیت بە تاوانێکی شەڕ بزانرێن.
دیندار زێباری، بەرپرسی کومیتەیەکی حکومەتی هەرمی کوردستان، کە ئەرکی وەڵامدانەوە بە ڕاپۆرتەکانی بیانی یە بە ئاژانسی ڕۆیتێرزی گوت کە "هیچ مەبەستی ستراتژیک" بۆ خراپکردنی ماڵەکان لە گۆڕێ دا نیە.
ئەو هەروەها گوتی: "هێزەکان ئاسایشی حکومەتی هەریمی کوردستان خانوویەک خراپ دەکەن ئەگەر مسۆگەر بێت کە مینی تێدایە، و خراپ کردنی ماڵەکە وەک دواین ڕێگا چارە دەبێت کاتێک پووچەڵ کردنەوەی مینەکە دەری دەخات کە کارێکی گەلێک گرانە یان مەترسی یەکی گەورەی بۆ تیمەکانی ئەندازیاری ئێمە دەبێت."
|
<urn:uuid:4b8f2bea-f438-4c34-906f-65c77455424b>
|
CC-MAIN-2017-26
|
https://www.dengiamerika.com/a/iraq-kurds/3596366.html
|
2017-06-26T10:31:26Z
|
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2017-26/segments/1498128320707.69/warc/CC-MAIN-20170626101322-20170626121322-00549.warc.gz
|
ckb
| 0.987615 |
Arab
| 11 |
{"ckb_Arab_score": 0.9876149892807007}
|
حامید کارزایی سه‌رۆکی ئه‌فغانسـتان ده‌ڵێت هێزه‌کانی پـۆلیس و له‌شـکری وڵاته‌که‌ی ئاماده‌ن به‌رپـرسیارێتی ته‌واوی ئاسایشی وڵاته‌که‌یان بگرنه ده‌سـت، ئه‌گه‌ر بێت و هێزه‌کانی به ڕێبه‌رایه‌تی ئه‌مه‌ریکا بڕیار بده‌ن زووتر له وڵاته‌که‌یان بکشێنه‌وه.
کارزایی ئه‌مڕۆ پـێنجشه‌ممه له کابول ئه‌م لێـدوانه‌ی دا له میانه‌ی کۆنگره‌یه‌کی ڕۆژنامه‌وانی هاوبه‌شـدا له‌گه‌ڵ سـکرتێری گشـتی ناتۆ ئه‌ندرێ فۆ ڕاسموسن که ئێسـتا به سه‌ردانێـک له‌و وڵاته‌یه.
بوونی هێزه‌کانی ناتۆ له ئه‌فغانسـتان که هه‌تا ئێسـتا 11 سـاڵه درێژه‌ی کێشـاوه، خه‌ڵـکی وڵاتانی ئه‌ندامی ناتۆ پـێی خۆشحاڵ نین و داوا ده‌که‌ن هه‌رچی زووه به‌رپـرسیارێتی ته‌واوی ئاسایشی ئه‌و وڵاته ڕاده‌سـتی هێزه ئه‌فغانیـیه‌کان بکرێته‌وه به‌ر له کۆتایی سـاڵی 2014.
ڕاسموسن لای خۆیه‌وه به په‌یامنێرانی گوت خشـته‌ی کاتی کشـانه‌وه‌ی هێزه‌کان وه‌ک خۆی ده‌مێنێته‌وه، به‌ڵام هه‌موو ڕێـکه‌وتوون له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی هه‌تا کۆتایی سـاڵی 2014 ئه‌رکه له‌شـکریـیه‌کانی ناتۆ کۆتاییپـێبێت.
|
<urn:uuid:6dddc2ef-b54e-4c69-bc39-f8785676e3a8>
|
CC-MAIN-2017-26
|
https://www.dengiamerika.com/a/1529083.html
|
2017-06-27T05:30:24Z
|
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2017-26/segments/1498128320995.93/warc/CC-MAIN-20170627050500-20170627070500-00629.warc.gz
|
ckb
| 0.997791 |
Arab
| 9 |
{"ckb_Arab_score": 0.9977911114692688}
|
ئه‌فسه‌ری باڵای له‌شکری ئه‌مه‌ریکا سه‌ردانی ئه‌فغانستانی کردووه بۆ هاوکاری کردنی ژماره‌یه‌ک له سه‌ربازانی ئه‌مه‌ریکا که بڕیاره پاش کشانه‌وه‌ی هێزه‌کانی ئه‌مه‌ریکا له ئه‌فغانستان بمێننه‌وه بۆ مهشقو ڕاهێنانی سه‌ربازانی ئه‌فغانی. ئه‌م سه‌ردانه پێشتر ڕاگه‌ێنرابوو.
سه‌رۆکی ستونه له‌شکرییه‌کان مارتن دێمسی له ڕۆژی شه‌ممه گه‌یشته ئه‌فغانستان بۆ کۆبونه‌وه له‌گه‌ڵ کاربه‌ده‌ستانی ئه‌مه‌ریکاو ئه‌فغانی و تووێژ کردن له‌گه‌ڵ سه‌ربازه‌کانی ئه‌مه‌یکا له‌وێ.
وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا په‌یمانی داوه تا کۆتایی ساڵی 2014 ژماره‌ی هێزه‌کانی له ئه‌فغانستان که‌م بکاته‌وه، پاش ئه‌وه‌ی له ساڵانی ڕابوردوودا ژماره‌ی سه‌ربازه‌کانی زیاد کرد. تا ئێستاش ڕوون نییه چه‌ند سه‌رباز ده‌مێننه‌وه له ئه‌فغانستان بۆ مهشقو ڕاهێنانی هێزه‌کانی ئه‌فغانی. شاره‌زایان له‌و بڕوایه‌دان نزیکه‌ی 6 بۆ 20 هه‌زار سه‌رباز له ئه‌فغانستان بمێننه‌وه.
|
<urn:uuid:7bc03f42-715f-431c-a45a-8579e8a89e82>
|
CC-MAIN-2017-26
|
https://www.dengiamerika.com/a/1636206.html
|
2017-06-27T05:30:26Z
|
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2017-26/segments/1498128320995.93/warc/CC-MAIN-20170627050500-20170627070500-00629.warc.gz
|
ckb
| 0.999456 |
Arab
| 12 |
{"ckb_Arab_score": 0.9994556307792664}
|
حكومه‌تی به‌ریتانیا ڕایگه‌یاند كه ئه‌ندامی پـێشـووی ده‌زگای سـیخوڕی ڕوسـیا ئه‌لێـكسانده‌ر لیتڤینینكۆ به مادده‌یه‌كی تیشـكداری ژه‌هراوی كوژراوه.
ڕۆژی هه‌ینی له له‌نده‌ن ئاژانسی پاراسـتنی ته‌ندروسـتی ڕایگه‌یاند كه بڕێـكی زۆر له مادده‌ی پـۆلۆنیۆمی 210 له میزی ئهلێـكساندهردا دۆزراوه‌ته‌وه، وه تا ئێسـتا ڕوون نه‌بۆته‌وه ئه‌و ژه‌هره بهچشـێوهیهك چۆته ناو لهشـیـیهوه. گوتیشـیان كوشتن به‌و جۆره ژه‌هره پـێشـتر له به‌ریتانیا ڕووی نه‌داوه.
ئه‌و پـۆلیسانه‌ی لـێـكۆڵینه‌وه له ڕووداوه‌كه ده‌كه‌ن ده‌ڵـێن به‌لایه‌نی كه‌م له دوو شـوێندا مادده‌ی تیشـكداریان دۆزیوه‌ته‌وه كه ئه‌لێـكسانده‌ر پـێش نه‌خۆشـكه‌وتنه‌كه‌ی بۆی ڕۆیشـتووه.
یه‌كێـكیان چـێشـتخانه‌ی سوشی بووه كه له‌گه‌ڵ ئیتاڵـیـیهكدا له یه‌كی مانگی نۆڤه‌مبه‌ردا له‌وێ نانی خواردووه. ئه‌وی تریشـیان ئوتێـلێـك بووه كه له هه‌مان ڕۆژدا له‌وێش چاوی به دوو هاوڵاتی ڕوسی كه‌وتووه.
ئه‌لێـكسانده‌ر پـێش ئه‌وه‌ی وای لـێبكرێت لـێـكۆڵینه‌وه‌ی سـه‌باره‌ت به كوشـتنی ڕۆژنامهنووسـی ڕوسی ئانا پـۆلیتكۆڤسكایا ده‌كرد كه ڕه‌خنه‌گرێـكی به‌رده‌وامی كرملین بوو و له‌م دوایـیانه‌دا له مۆسـكۆ كوژرا.
ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه ئه‌لێـكسانده‌ر لیتڤینینكۆ دوای سێ هه‌فته له نه‌خۆشـكه‌وتنه‌كه‌ی گیانی له‌ده‌ستدا، وه پـێش مردنه‌كه‌ی ڕاگه‌یاندنێـكی بڵاوكرده‌وه، تیایدا سه‌رۆكی ڕوسی ڤلادمیر پـوتینی له بهژههركردنهكهی به‌رپـرس كرد، وه به كه‌سـێـكی به‌ربه‌ر و بێ ویژدانی وه‌سفكرد.
گوته‌بێژێـكی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی به‌ریتانیا ڕایگه‌یاند ڕووداوه‌كه له‌گه‌ڵ باڵیۆزی مۆسـكۆ له له‌نده‌ن باس كراوه.
|
<urn:uuid:bba326b2-4ed2-4321-b18a-c63976be0721>
|
CC-MAIN-2017-26
|
https://www.dengiamerika.com/a/a-58-2006-11-25-voa2-89176887/944720.html
|
2017-06-28T20:58:19Z
|
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2017-26/segments/1498128323801.5/warc/CC-MAIN-20170628204133-20170628224133-00069.warc.gz
|
ckb
| 0.998923 |
Arab
| 9 |
{"ckb_Arab_score": 0.99892258644104}
|
هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان و ئه‌فغانسـتان ده‌ڵێن له دوو شه‌ڕی گه‌وره‌دا له باشوری ئه‌فغانسـتان به‌لایه‌نی كه‌م 169 یاخیبووی تاڵیبانیان كوشـتووه.
كاربه‌ده‌سـتانی له‌شـكری ده‌ڵێن پـێـكدادانه‌كان ڕۆژی سێشه‌ممه له‌و ده‌مه ده‌ستیـپـێـكرد كه یاخیبووان ته‌قه‌یان له هێزه‌كانی ئه‌فغانی و هاوپه‌یمانان كردبوو له ناوچه‌ی مو‌سا قه‌ڵا له ئوسـتانی هێڵمه‌ند.
تۆپ و فڕۆكه‌كانی هاوپه‌یمانان شوێنه‌كانی چه‌كداره‌كانی تاڵیبانیان بۆردومان كردووه، وه له‌شـكر ده‌ڵێت به‌لایه‌نی كه‌م 65 تاڵیبان له ئوسـتانی ئورووزگان كوژراون و 104 ی دیكه‌ش له ئوسـتانی هێڵمه‌ند كوژراون.
له میانه‌ی شه‌ڕه‌كانی هێڵمه‌ند یه‌ك سه‌ربازی هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان كوژراوه و چواری دیكه‌ش برینداربوون.
گوته‌بێژی هاوپه‌یمانان مه‌یجه‌ر كرس بێڵچهر، كه ئه‌فسه‌ری له‌شـكری ئه‌مریكایه، ده‌ڵێت ئه‌م ئۆپه‌راسـیۆنه ئه‌وه ده‌سه‌لمێنێت كه له‌شـكری ئه‌فغانسـتان گه‌یشـتوونه‌ته چ ئاستێـك له شه‌ڕی دژی توندڕه‌وان.
له توندوتیژیـیه‌كی دیكه‌دا، هه‌ر ڕۆژی چوارشه‌ممه له ناوچه‌ی سه‌نگین له ئوسـتانی هێڵمه‌ند خۆكوژێـك خۆی به ماشـێـنێـكی پـۆلیسـدا ته‌قانده‌وه، به‌لایه‌نی كه‌م پـۆلیسـێـك كوژاروه.
شـایانی باسه هێزه‌كانی نێونه‌ته‌وه‌یی له‌م دوایـیانه‌دا له ئوسـتانی هێڵمه‌ند ده‌سـتیان به هه‌ڵمه‌تێـكی نوێ كردووه، له هه‌وڵێـكدا بۆ به‌رقه‌راركردنی ئاسایش و سه‌قامگیری زیاتر له‌و ناوچه‌یه‌ی باشوری ئه‌فغانسـتان.
|
<urn:uuid:21c99206-5a85-4342-9256-0753ad07f4a6>
|
CC-MAIN-2017-26
|
https://www.dengiamerika.com/a/a-58-2007-09-26-voa9-89187907/946893.html
|
2017-06-28T20:56:48Z
|
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2017-26/segments/1498128323801.5/warc/CC-MAIN-20170628204133-20170628224133-00069.warc.gz
|
ckb
| 0.971869 |
Arab
| 8 |
{"ckb_Arab_score": 0.9718694686889648, "sdh_Arab_score": 0.023021800443530083}
|
پـۆلیسی پاکسـتان ژماره‌یه‌ک که‌سیان ده‌سـتگیرکردووه که گومانیان لێده‌کرێت ده‌ستیان هه‌بووبێت له‌و ته‌قه‌کردنه‌ی له مه‌لاله یوسفزای کچه خوێندکاری ته‌مه‌ن 14 سـاڵ کرا.
کاربه‌ده‌سـتان ده‌ڵێن ئه‌و که‌سانه‌یان له دۆڵی سوات له باکوری ڕۆژئاوای وڵاته‌که ده‌سـتگیرکردووه، هه‌ر له‌و ناوچه‌یه‌ی ڕۆژی سێشه‌ممه تیادا ته‌قه له مه‌لاله کرا.
هه‌تا ئاماده‌کردنی ئه‌م هه‌واڵه زانیاریـیه‌کی که‌م له‌سه‌ر ده‌سـتگیرکردنه‌کان بڵاوکراونه‌ته‌وه.
له لایه‌کی دیکه‌وه ئاسم سه‌لیم باجوای گوته‌بێژێکی له‌شکری پاکستان گوتی هه‌رچه‌نده مه‌لاله بێ هۆشه و له‌سه‌ر ئامێری هه‌ناسه‌دانه، به‌ڵام له ڕه‌وشێکی خراپ‌دا نیـیه. گوتیشی چه‌ند ڕۆژی داهاتوو زۆر گرنگ ده‌بن بۆ چاکبوونه‌وه‌ی.
مه‌لاله له نه‌خۆشخانه‌ی شاری پیشاوه‌ر به فرۆکه گه‌یندرایه ئنسـتـتیوتی هێزی ئاسمانی نه‌خۆشیه‌کانی دڵ، که ناودارترین نه‌خۆشانه‌ی له‌شکریه له راوه‌ڵپه‌ندی. پزیشکان ده‌ڵێن شیانی له‌سه‌دا 70 هه‌یه که بژی.
|
<urn:uuid:4f0b2602-c52e-4a7f-9eb3-811c86568002>
|
CC-MAIN-2017-26
|
https://www.dengiamerika.com/a/1525574.html
|
2017-06-25T20:55:36Z
|
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2017-26/segments/1498128320582.2/warc/CC-MAIN-20170625203122-20170625223122-00410.warc.gz
|
ckb
| 0.999237 |
Arab
| 9 |
{"ckb_Arab_score": 0.9992365837097168}
|
ئاژانسی دهنگوباسی فه‌رمی عه‌ره‌بسـتانی سعودیـیه ده‌ڵێت پـیاوێـکی پاکسـتانی که به تاوانی هێنانی مادده‌ی هێرۆینی هۆشبه‌ر بۆ وڵاته‌که‌یان حوکمی ئیعدام درابوو، ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه بڕیاره‌که‌ی به‌سه‌ردا جێبه‌جێکراوه و سه‌ریان به شمشێر په‌ڕاندووه. به‌مه‌ش ژماره‌ی ئه‌وانه‌ی ئه‌مساڵ له سعودیـیه سه‌ریان په‌ڕێنراوه گه‌یشتووه‌ته 83 که‌س.
ڕێـکخراوی لیبوردنی نێوده‌وڵه‌تی Amnesty International ده‌ڵێت سعودیـیه یه‌کێـکه له‌و وڵاتانه‌ی زۆرترین حوکمی ئیعدامی تیادا جێبه‌جێ ده‌کرێت. ده‌شڵێت له هه‌ردوو ساڵی 2013 و 2012 له‌و وڵاته 79 که‌س ئیعدام کراون و له 2011 و 2010 82 که‌س و له 2009 69 که‌س. واته ژماره‌ی ئه‌وانه‌ی له‌ساڵی 2014 ئیعدام کراون له هه‌موو ئه‌و پـێـنج سـاڵه‌ی ڕابردوو زیاتر بووه.
|
<urn:uuid:ac709779-dd22-4aaf-bb34-3138aa30dfcd>
|
CC-MAIN-2017-26
|
https://www.dengiamerika.com/a/2580556.html
|
2017-06-25T20:55:22Z
|
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2017-26/segments/1498128320582.2/warc/CC-MAIN-20170625203122-20170625223122-00410.warc.gz
|
ckb
| 0.996199 |
Arab
| 14 |
{"ckb_Arab_score": 0.9961987137794495}
|
دکتۆر دیندار زێباری ڕێـکخه‌ری کاروباری نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان له حکومه‌تی هه‌رێمی کوردسـتان له گفتوگۆیه‌کدا له‌گه‌ڵ هاوکارمان به‌ڵێن سـاڵح ده‌ڵێت چاودێریـیه‌کی به‌رچاوی نێونه‌ته‌وه‌ی بۆ ئه‌م هه‌ڵـبژاردنانه‌ی هه‌رێمی کوردسـتانی عێراق هه‌یه، وه ئه‌مه‌ش ڕهوایییهکی نێونه‌ته‌وه‌یی به هه‌ڵـبژاردنه‌کان ده‌دات.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی گفتوگۆكه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 7:37 خوله‌كه.
|
<urn:uuid:e321f4f2-9fd2-422a-a061-e45cb8d79c12>
|
CC-MAIN-2017-26
|
https://www.dengiamerika.com/a/a-58-2009-07-17-voa4-89231262/954663.html
|
2017-06-26T15:48:13Z
|
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2017-26/segments/1498128320823.40/warc/CC-MAIN-20170626152050-20170626172050-00490.warc.gz
|
ckb
| 0.998881 |
Arab
| 8 |
{"ckb_Arab_score": 0.9988808035850525}
|
کاربه‌ده‌سـتانی پاکسـتان ده‌ڵێن به‌فری سه‌ر چیایه‌کی سه‌هۆڵبه‌ندانی زنجیره چیای هیمالایای هاوسنوری هیندسـتان هه‌ره‌سی هێناوه و له بنکه‌یه‌کی له‌شـکری داوه و له ئاکامدا زیاتر له 100 سه‌رباز که‌وتوونه‌ته ژێری.
ده‌سه‌ڵاتدارانی له‌شـکری ده‌ڵێن به‌یانی شه‌ممه به‌فری سه‌ر چیای سه‌هۆڵبه‌ندانی سیاچین هه‌ره‌سی هێنا، ئه‌و چیای ناسراوه به‌وه‌ی به‌رزترین شوێنی جیهان بووه که شه‌ڕی له‌سه‌ر کرابێت. پاکسـتان و هیندسـتان بنکه و خاڵی له‌شـکریـیان له‌سه‌ری هه‌یه.
کاربه‌ده‌سـتان ده‌ڵێن هه‌لیکۆپته‌ر و هێزی فریاگوزاری له‌شـکری و سه‌گی تایبه‌ت ئه‌وانه‌ی به بۆن مرۆڤ ده‌دۆزنه‌وه ڕه‌وانه‌ی ناوچه‌که کراون.
له‌شـکری پاکسـتان ده‌ڵێت هێشتا چاره‌نووسی ئه‌و سه‌ربازانه ڕوون نیـیه.
جێی ئاماژه پـێـکردنه چیای ساچین که ده‌که‌وێته باکوری که‌شمیر 6 کیلۆمه‌تر به‌رزه و چه‌قی دوو شه‌ڕ له کۆی ئه‌و سێ شه‌ڕه بوو که له نێوان پاکسـتان و هیندسـتاندا ڕوویانداوه له‌وه‌تای له سـاڵی 1947 وه سه‌ربه‌خۆ بوون.
مه‌زه‌نده ده‌کرێت له‌وه‌تای له سـاڵی 1984 وه که شه‌ڕ و پـێـکدادان له‌و ناوچه‌یه له نێوان پاکسـتان و هیندسـتان ڕوویانداوه له نێوان 10 بۆ 20 هه‌زار سه‌رباز له هه‌ردوولادا کوژرابن. به‌ڵام شاره‌زایانی له‌شـکری ده‌ڵێن ئه‌وه‌نده‌ی سه‌رباز به سه‌ختی که‌شوهه‌وای سه‌ر چیای ساچین گیانیان له ده‌سـتداوه به شه‌ڕ ئه‌وه‌نده نه‌بووه.
|
<urn:uuid:53cb638a-1fab-4e36-a40d-d7db8de5b497>
|
CC-MAIN-2017-26
|
https://www.dengiamerika.com/a/pakistan-7apr12-146520045/1248622.html
|
2017-06-26T08:57:21Z
|
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2017-26/segments/1498128320695.49/warc/CC-MAIN-20170626083037-20170626103037-00370.warc.gz
|
ckb
| 0.998899 |
Arab
| 14 |
{"ckb_Arab_score": 0.9988985657691956}
|
دادگایه‌کی له‌نده‌ن 3 هاوڵاتی به‌ریتانی به پـیلان‌گێڕان بۆ کوشـتنی هه‌زاران که‌سی سڤیل گوناهبارکردووه که بڕیاربووه له ڕێی به‌کارهێنانی که‌ره‌سـته‌ی شلی ته‌قینه‌وه ژماره‌یه‌ک فڕۆکه له گه‌شـته ئاسـمانیـیهکانیاندا له‌م سه‌ر بۆ ئه‌و سه‌ری ئۆقیانووسی ئهتلهنتیـک بته‌قێنـنه‌وه.
دادگا که‌سی یه‌که‌می ئه‌و ئه‌ڵقه‌یه ئه‌حمه‌د عه‌لی و ئه‌سه‌د سه‌روه‌ر و ته‌نویر حسێنی به گوناهبار دانا بۆ ئه‌و پـیلانه‌ی له سـاڵی 2006 دا هه‌یان بوو، که به نهێنی بردنی ئه‌و که‌ره‌سـته شـلانهی ته‌قینه‌وه بۆ ناو فڕۆکه‌که له شـێوه‌ی سارده‌مه‌نیدا تیایدا بووه.
|
<urn:uuid:06d1cc60-4798-4e26-9661-f495f14732c7>
|
CC-MAIN-2017-26
|
https://www.dengiamerika.com/a/a-58-2009-09-07-voa7-89236157/955635.html
|
2017-06-28T17:34:43Z
|
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2017-26/segments/1498128323721.80/warc/CC-MAIN-20170628171342-20170628191342-00610.warc.gz
|
ckb
| 0.999661 |
Arab
| 8 |
{"ckb_Arab_score": 0.9996609687805176}
|
ده‌سه‌ڵاتدارانی بورما ده‌ڵێن دادگایه‌کی ئه‌و وڵاته داواکاری ئیستئنافی ڕاپه‌ری ئۆپـۆزیسـیۆن ئان سان سوکییان ڕه‌تکردۆته‌وه سه‌باره‌ت به تاوانبارکردنی ئه‌م دوایـیه‌ی.
ئه‌مڕۆ دادگای ڕانگون تاوانبارکردنی براوه‌ی خه‌ڵاتی نۆبڵی هه‌ر وه‌کو خۆی هێشـته‌وه له‌سه‌ر پـێشـێلکردنی مه‌رجه‌کانی ده‌ستبه‌سه‌ری له ماڵه‌که‌ی خۆیدا. ناوبراو له مانگی هه‌شتی ڕابردوودا بۆ ماوه‌ی 18 مانگی تر زیندانکردنی درێژه پـێـدرا پاش ئه‌وه‌ی پـیاوێـکی ئه‌مه‌ریکی به‌بێ بانگهێشـتکردن به مه‌له خۆی گه‌یاندبووه ماڵه‌که‌ی.
له میانه‌ی دانشتنی دادگادا پارێزه‌ری ئان سـان سـوکی داکۆکی له‌سه‌ر ئه‌وه کرد که قانونی سـزادانی ئان سـان سوکی له‌سه‌ر بنچینه‌ی ده‌سـتورێـکی به‌سه‌رچووه‌وه هه‌ر بۆه‌یه قانونهکهش به‌سه‌رچووه.
یه‌کێـک له پارێزه‌رانی ده‌ڵێت داوای پـیاداچوونه‌وه‌ی ئه‌و بڕیاره ده‌که‌ن له دادگایه‌کی بڵندتر و کهمێـکیش ئومێدیان هه‌یه.
شـایه‌نی باسه له‌گه‌ڵ ده‌رچوونی بڕیاری دادگادا حکومه‌تی له‌شـکری بورما که‌وتوونه‌ته ژێر کوشـارێـکی زۆره‌وه بۆ ئازادکردنی ئان سـان سـوکی به تایبه‌تی له لایه‌ن ئه‌مه‌ریکاوه.
|
<urn:uuid:d3ea098f-a478-4636-9f0f-4c176aeadea3>
|
CC-MAIN-2017-26
|
https://www.dengiamerika.com/a/a-58-2009-10-02-voa3-89233752/955104.html
|
2017-06-29T12:37:23Z
|
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2017-26/segments/1498128323970.81/warc/CC-MAIN-20170629121355-20170629141355-00690.warc.gz
|
ckb
| 0.997257 |
Arab
| 9 |
{"ckb_Arab_score": 0.9972570538520813}
|
خودایاری بەرپرسی لقی دووهەمی دادگوستەری پارێزگای سنە کە لە کۆبوونەوەی شەشەمین کۆبوونەوەی ڕێکخستنی کاروباری لاوانی شاری سنە، لێدوانی دا گوتی: تەنیا ٢٠%ی زەماوەند و پێکهێنانی ژیانی هاوبەشیی ئێران گونجاو و پتەون و ٨٠%ی زەماوەندەکان بە جۆرێک لە جۆرەکان تووشی گرفتن، هەرچەند جۆری کێشەکان لە پارێزگا و شارەکان جیاوازن.
خودایاری هەروەها گوتی: ٥٠%ی ژن و مێردەکان لە شارە گەورەکان، تووشی تەڵاقی دەروونی (عاتفی)ن، واتا لە ژێر یەک بان دەژین و بە پێی یاسا و شەرع ژن و شوون بەڵام لە ڕووی دەروونی و عاتفییەوە هیچ هەست و پیوەندییەکان پێکەوە نیە.
هەروەها لەو کۆبوونەوەیەدا ڕەحیم مەحموود پوور گوتی: لە ٣.٦ زەماوەند لە پارێزگای سنە، ١یان تووشی تەڵاق و هەرەس هێنان دەبێت.
هەرچەند بە پێی قسەکانی ناوبراو ئەو ڕێژەیە لە چاو ساڵی پار دابەزین بە خۆیەوە دەبینێ و لە ساڵی ١٣٩٣دا لە ٥ زەماوەند یەکیان تووشی تەڵاق دەبوو، بەڵام ئەو ڕێژەیە، ڕێژەیەکی بەرچاو و شیاوی سرنجە.
بە پێی قسەکانی ڕەحیم پوور، ناڕازی بوون لە پەیوەندی ڕەگەزی (سێکسی) هۆکاری سەرەکی لێک جیابوونەوە و هەڵوەشانەوەی ژیانی هاوبەشە لە پارێزگای سنە. هۆکاری تریش دەگەڕێنەوە بۆ یەکتر ناسین لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا.
بە پێی قسەکانی ناوبراو و بە پشت بەستن بەو کەیس و فایلانەی کە لە لایانن ٧٠%ی تەڵاقەکان بە هۆی لێک ناڕازی بوونی سێکیسی لە نێوان ژن و مێردەکاندایە.
|
<urn:uuid:5b97cfd0-6e27-4e53-89b1-48033e760cd5>
|
CC-MAIN-2017-26
|
http://www.rojikurd.net/%D9%A8%D9%A0-%D8%B2%DB%95%D9%85%D8%A7%D9%88%DB%95%D9%86%D8%AF%DB%95%DA%A9%D8%A7%D9%86%DB%8C-%D8%A6%DB%8E%D8%B1%D8%A7%D9%86-%D8%A8%DB%95-%D8%AC%DB%86%D8%B1%DB%8E%DA%A9-%DA%95%D9%88%D9%88%D8%A8%DB%95/
|
2017-06-22T20:20:13Z
|
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2017-26/segments/1498128319902.52/warc/CC-MAIN-20170622201826-20170622221826-00504.warc.gz
|
ckb
| 0.978902 |
Arab
| 20 |
{"ckb_Arab_score": 0.9789018630981445, "sdh_Arab_score": 0.014359940774738789}
|
رۆژنامەكانى پرتوگال لە هەواڵێكياندا رۆژى هەينى بلاويان كردەوە كە يانەى شەيتانە سورەكانى ئنگلتەرا چاودێرى (نيڵسۆن سيميدۆ)ى بەرگريكارى يانەى بێنفيكا دەكات بۆ ئەوەى تواناكانى ئەو ياريزانە دەستەبەر بكات لە وەرزى زستانەى داهاتوو.
رۆژنامەى (ئۆ گۆ گۆ ئان) ئاماژەى بۆ ئەوە كردوە كە مانچستەريونايتد ئامادەكارى دەكات بۆ ئەوەى برى ٤٠ مليۆن يۆرۆ بدات بە كارگێرى يانەى بێنفيكا تا لە مێركاتۆى داهاتو دەستبەردارى ئەو ياريزانەيان بن.
رۆژنامە پرتوگاليەكە دەشتێڵت ئيدارەى يانەى مانيو چاودێرەكانى ناردوە تا لە نزيكەوە چاودێرى بەرگريكارى لاى راست و تەمەن ٢٠ ساڵ بكات و دواتر بريار لە سەر ئاستى ئەو ياريزانە بدەن.
|
<urn:uuid:75d9fc57-d8cd-4f97-a15f-3fad01593067>
|
CC-MAIN-2017-26
|
http://www.kurdsport.net/sport/6246
|
2017-06-26T20:52:48Z
|
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2017-26/segments/1498128320865.14/warc/CC-MAIN-20170626203042-20170626223042-00185.warc.gz
|
ckb
| 0.785103 |
Arab
| 8 |
{"ckb_Arab_score": 0.7851030826568604, "sdh_Arab_score": 0.13280034065246582, "hac_Arab_score": 0.07317989319562912}
|
ڕۆژنامەی ئیندیاناپۆلیس ستار بڵاویکردەوە جێگری سەرۆکی ئەمەریکا مایک پێنس ئیمەیڵێکی تایبەتی بەکارهێناوە بۆ تاووتوێکردنی بابەتە گشتییەکان لەناو ئەو بابەتەناشدا بابەتی هەستیار وەکو ئاسایش کاتێک کە فەرمانڕەوای ویلایەتی ئیندیانا بووە
وتیشی ئەو ئیمەیڵە هاوینی ساڵی ڕابردوو هاک کراوە.
ڕۆژنامەکە باسی لەوە کرد ئەو ئیمەیڵانەی دەستی کەوتووە ڕوونی دەکاتەوە کە پێنس ئەکاونتە تایبەتییەکەی خۆی لە ئی ئۆ ئێل بەکاردەهێنێت لەگەڵ ڕاوێژکارە گەورەکاندا.
بەڵام ڕاپۆرتەکە شدا هاتووە دەڵێت یاسای ئیندیانا ڕێگە نادات کاربەدەستان ئیمەیڵی تایبەتی خۆیان بەکاربێنن.
لەلای خۆشییەوە ئۆفیسی پێنس ڕایگەیاند مایک پێنس کەسێکی داناوە بۆ ئەوەی پێداچوونەوە بە هەموو ئەو پەیوەندییانەدا بکاتەوە کە کردوویەتی کاتێک کە فەرمانڕەوای ئیندیانا بووە و هەموو ئەو ئیمەیڵانەی پەیوەندی هەیە بە ویلایەتەکەوە وەکو پێویست بکرێنە ناو ئەرشیفی ئیندیاناوە.
سەرچاوە/ ڕۆیتەرز
|
<urn:uuid:60ccd942-c24c-499d-a4b4-ceecc2a87097>
|
CC-MAIN-2017-26
|
https://www.dengiamerika.com/a/mike-pence-emails/3748003.html
|
2017-06-26T20:58:27Z
|
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2017-26/segments/1498128320865.14/warc/CC-MAIN-20170626203042-20170626223042-00185.warc.gz
|
ckb
| 0.977815 |
Arab
| 7 |
{"ckb_Arab_score": 0.9778153896331787, "hac_Arab_score": 0.012157336808741093, "sdh_Arab_score": 0.010048831813037395}
|
هێزه‌کانی پـۆلیسی تورکیا به لایه‌نی که‌م 35 کوردیان ده‌سـتگیرکردووه به تاوانی په‌یوه‌ندیـیان به کۆما جڤاکا کوردسـتانێ (که‌جه‌که)، له نێویاندا ژماره‌یه‌ک ڕۆژنامه‌وان هه‌ن.
کاربه‌ده‌سـتانی پـۆلیس گوتیان ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه ئه‌م هه‌ڵمه‌تی ده‌سـتگیرکردنانه له ئسته‌نبوڵ و شه‌ش شـاری دیکه‌ی سه‌رانسه‌ری وڵاته‌که له یه‌ک کاتدا ئه‌نجامدراون.
ده‌زگاکانی ڕاگه‌یاندنی ده‌وڵه‌تی تورکیا ده‌ڵێن ئه‌وانه‌ی ده‌سـتگیرکراون له ئه‌نجامی لێـکۆڵینه‌وه له‌گه‌ڵ ئه‌و سه‌دان که‌سه بووه که گومان ده‌کرێت ئه‌ندامی که‌جه‌که بن. به‌ڵام ئه‌م ده‌سـتگیرکردنانه مه‌ترسیـیه‌کان له‌سه‌ر ئاستی ئازادی ڕۆژنامه‌گه‌ری له تورکیا زیادده‌کات.
وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا و یه‌کێتی ئه‌وروپا ڕه‌خنه‌یان له‌م کاره گرت و داوایان له تورکیا کرد به یاساکانی دژه تێرۆری وڵاته‌که‌یدا بچێته‌وه.
|
<urn:uuid:c2a23af3-ff90-4d54-b85a-5e26c39b48d4>
|
CC-MAIN-2017-26
|
https://www.dengiamerika.com/a/turkey-kurds-20dec11-135931353/978272.html
|
2017-06-24T08:54:09Z
|
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2017-26/segments/1498128320243.11/warc/CC-MAIN-20170624082900-20170624102900-00530.warc.gz
|
ckb
| 0.999388 |
Arab
| 15 |
{"ckb_Arab_score": 0.9993880987167358}
|
ملیۆنه‌ها ئه‌مه‌ریکی ڕۆژی پێنج شه‌ممه ئاهه‌نگیان به جه‌ژنی ساڵانه‌ی
سوپاسگوزارییه‌وه گێڕا. ئه‌مه‌ریکیه‌کان له‌م جه‌ژنه‌دا له‌گه‌ڵ دۆست و براده‌ر و ئه‌ندامانی خێزانه‌کانیاندا کۆده‌بنه‌وه و پێکه‌وه نان ده‌خۆن و قه‌لیش خۆراکێکی سه‌ره‌کی ژه‌می نانخواردنی ئه‌م ڕۆژهیانه. هه‌روه‌ها سوپاسگوزاری هه‌موو ئه‌و شتانه ده‌که‌ن که خودا پێی به‌خشیون.
ئه‌م ڕۆژه‌ش به پشوویه‌کی ڕه‌سمی داده‌نرێت و تیایدا زۆرترین ژماره‌ی خه‌ڵکی گه‌شتوگوزار ده‌که‌ن، هه‌روه‌ک ده‌ڵێن کۆتاییه‌کی هه‌فته‌ی درێژخایه‌نه چونکه پشووه‌که‌یان هه‌ر له ڕۆژی پێنج شه‌ممه‌وه ده‌ست پێده‌کات و تاوه‌کو ڕۆژی یه‌کشه‌ممه به‌رده‌وام ده‌بێت. دوا به دوای ئه‌م جه‌ژنه‌ش، زۆربه‌ی خه‌ڵک ده‌ست ده‌که‌ن به چوون بۆ بازاڕ و کڕینی دیاری بۆ خزم و که‌سوکارییان به بۆنه‌ی نزیک بونه‌وه‌ی جه‌ژنه‌کانی کرسمس و سه‌ری ساڵی تازه‌وه.
کۆمه‌ڵه‌ی ئۆتۆمبیلی ئه‌مه‌ریکیش ده‌ڵێت 37 ملیۆن ئه‌مه‌ریکی له‌م جه‌ژنه‌دا سه‌فه‌رییان کردووه. باوه‌ڕده‌کرێت، له سه‌دا 80 ی ئه‌م گه‌شتکه‌رانه به ئۆتۆمبیل بڕۆن و ئه‌وانی دیکه به فڕۆکه و شه‌مه‌نده‌فه‌ر و پاس.
|
<urn:uuid:9bebc61e-b37a-4d72-9552-1f5f70612ad4>
|
CC-MAIN-2017-26
|
https://www.dengiamerika.com/a/a-58-2005-11-24-voa3-89168827/943469.html
|
2017-06-28T09:04:54Z
|
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2017-26/segments/1498128323588.51/warc/CC-MAIN-20170628083538-20170628103538-00210.warc.gz
|
ckb
| 0.999886 |
Arab
| 8 |
{"ckb_Arab_score": 0.9998860359191895}
|
هێزه‌کانی حه‌شدی شه‌عبی دووای کۆنترۆڵ کردنی فڕۆکه‌خانه‌ی ته‌له‌عفه‌ر، هه‌وڵه‌کانیان چڕکردووه‌ته‌وه بۆ گه‌مارۆدان و ته‌وق کردنی شارۆچکه‌که، واش راده‌گه‌یه‌نن که به‌ره‌و کۆتایی ده‌چێت.
له‌و باره‌یه‌وه که‌ریم نوری وه‌ک وته‌بێژی حه‌شدی شه‌عبی له عێڕاق باس له‌وه ده‌کات ئامانجیان بڕینی ڕێگای موسڵ ره‌قه‌یه له داعشه‌کان. ده‌شڵێت "هێزه‌کانمان داعشیان تۆقاندووه، له‌هه‌رکوێ روبه‌ڕوومان ببنه‌وه، ده‌به‌زن."
هه‌روه‌ها باس له‌وه‌ش ده‌کات که ده‌یانه‌وێ سه‌ره‌ڕای گرتنی رێگه‌ی هه‌ڵهاتنی داعش، ده‌یانه‌وێ ته‌له‌عفه‌ریش له موسڵ داببڕن، ئه‌وسا سوپا یان خه‌ڵکی ناوچه‌که ده‌چنه ناو شاره‌که، ده‌شڵێت "ئه‌گه‌ر پێویست بکات ده‌چینه شاره‌که‌شه‌وه، هه‌رچه‌نده ئێمه نامانه‌وێ بچینه ناو ته‌له‌عفه‌ره‌وه."
سه‌رۆکی تورکیا ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان له باره‌ی ته‌له‌عفه‌ره‌وه وه‌کو شارێکی تورکمان نشێن رایگه‌یاندووه که رازی نابن حه‌شدی شه‌عبی بچنه ته‌له‌عفه‌ره‌وه، ئه‌و به‌رپرسه ده‌ڵێت "ئه‌ردوغانی داگیرکه‌ر بۆی نییه لێدوانی وا بدات و ئێمه ته‌نها به گوێی فه‌رمانده‌ی هێزه چه‌کداره‌کانی عێڕاق ده‌ده‌ن نه‌وه‌کو ئه‌ردۆغان."
|
<urn:uuid:599a6609-bed8-4c79-a527-1c0ad65ebdef>
|
CC-MAIN-2017-26
|
https://www.dengiamerika.com/a/iraq-mosul-tal-afar/3607239.html
|
2017-06-23T06:56:27Z
|
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2017-26/segments/1498128320023.23/warc/CC-MAIN-20170623063716-20170623083716-00329.warc.gz
|
ckb
| 0.993461 |
Arab
| 11 |
{"ckb_Arab_score": 0.9934613704681396}
|
که‌م نین ئه‌وانه‌ی له‌و بڕوایه‌دان گه‌ر به‌راوردێک له نێوان شانۆی ئێستای کوردی و شانۆی کۆتایی هه‌فتاکان و سه‌ره‌تای هه‌شتاکاند بکرێت ئه‌وا ده‌گه‌نه ئه‌و به‌ره‌نجامه‌ی که بگوترێت به‌ڵێ شانۆی کوردی له قه‌یراندایه.
بۆ زۆرێک له بینه‌رانی شانۆ قۆناغی پێش ڕاپه‌ڕین و پاش ڕاپه‌ڕینیان هه‌یه، ده‌ڵێن له پێش ڕاپه‌ڕین هونه‌ری شانۆ له خزمه‌ت کێشه‌ی ڕه‌وای گه‌لی کوردا بووه و وه‌لێ دواتر شته‌کان گۆڕانیان به‌سه‌ردا هات و نومایشته‌کان هه‌ریه‌که به جۆرێک له جۆره‌کان گوزارشتیان له ده‌وروبه‌ر ده‌کرد.
ئه‌وه‌ی که گومانی تیادا نییه ئه‌وه‌یه پێشتر ناوه‌ڕۆکی شانۆگه‌ریه‌کان جیاواز بوون و وه‌ک لێکۆڵهروهکان ده‌ڵێن هونه‌رێک بووه له‌گه‌ڵ ویست و خواستی بینهریدا هاوته‌ریب ڕۆیشتوون، به‌ڵام له ئێستادا هه‌رچه‌نده هونه‌ری ڕژد جێی خۆیی هه‌یه به‌ڵام هه‌ندێک له فاکته‌ره‌کانی تر کاریان تێکردووه له‌وانه سینه‌ما و ته‌له‌فزیۆن و هه‌روه‌هاش ئه‌و نومایشته شانۆییانه‌ی بێجگه له خستنه پێکه‌نینی بینه‌رانی هیچ ئامانجێکی تریان نییه.
هونه‌رمه‌ند حه‌مه ڕه‌شید هه‌ره‌س ده‌ڵێت "ئەگەر هونەری نواندن، چوونە ناو کارەکتەری مەیموون بێت، کەواتە مەیموون لە هەموو ئەوانە ئەکتەر ترە. بەڕاستی هونەر زۆر گەورە ترە لەوەی زۆر کەس لە نرخی کەم کردۆتەوە"
ئه‌م هونه‌رمه‌نده‌مان ماوه‌یه‌کی زۆر له تاراوگه ژیاوه و ئێستا گه‌ڕاوه‌ته‌وه بۆ ئامێزی نیشتیمان، خۆ جێی خۆیه‌تی لێی بپرسین چیت له‌گه‌ڵ خۆت بردۆته‌وه بۆ نیشتیمان؟
ئاشنا بوونی یه‌که‌مم به توانایی و گیانی نواندن لای حه‌مه ڕه‌شید هه‌ره‌س ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ شانۆگه‌ریی ( مۆڵه‌ت) ئه‌و شانۆگه‌رییه‌ی ئه‌وسا بینه‌رانی خۆیی به ژماره‌یه‌ک پرسیاره‌وه ده‌نارده ده‌ره‌وه‌ی هۆڵی نومایشته‌که.
وه‌ڵامه‌کانی هونه‌رمه‌ند حه‌مه ڕه‌شید هه‌ره‌س له ده‌قی به‌رنامه‌ی ئه‌م هه‌فته‌یه‌ی(ژیان له فه‌رهه‌نگدا) یه:
|
<urn:uuid:ca7a8ac2-0ee4-4083-94e4-27c3aea17f2c>
|
CC-MAIN-2017-26
|
https://www.dengiamerika.com/a/1956367.html
|
2017-06-24T13:54:56Z
|
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2017-26/segments/1498128320263.78/warc/CC-MAIN-20170624133941-20170624153941-00234.warc.gz
|
ckb
| 0.997748 |
Arab
| 12 |
{"ckb_Arab_score": 0.9977483749389648}
|
لە بەرنامەی ئەم هەفتەیەی لەگەڵ ڕووداوەکاندا سێ تەوەر باسدەکرێن. تورکیا و قەیرانی ئاکەپە- حەشدی شەعبی و ناوچە دابڕێندراوەکان- کورد و گەڕانەوە بۆ بەغدا.
یەکەم: ئەردۆغان و داودئۆغڵو
دەمێکە ئەگەر بە چرپەش بووبێت باس لە ناکۆکییەکانی ناو پارتی داد و گەشەپێدانی فەرمانڕەوای تورکیا کراوە و بە تایبەتیش لە نێوان ڕەجەب تەیب ئەردۆغانی سەرۆک و ئەحمەد داودئۆغلوی سەرەک وەزیردا.
کێشەکان زۆرن لەوانە چۆنییەتی فەرمانڕەوایەتیکردنی تورکیا و کێشەی لە مێژینەی کورد لەو وڵاتەدا و هەروەهاش خواستەکانی ئەردۆغان بۆ مانەوە لە دەسەڵاتدا وەک کەسی یەکەم.
یەکێک لە پرسیارە سەرەکییەکان لێرەدا ئەوەیە ئایا ئەگەر ئەحمەد داود ئۆغلو دەستبەرداری پۆستەکەی بێت لەناو ئاکەپەدا هاوشێوەی کشانەوەکەی عەبدوڵا گول دەبێت، کە بە بێدەنگی تێپەڕی؟
ئەحمەد داود ئۆغڵو کە بە هاوپەیمانێکی نزیکی ئەردۆغان دادەنرا، بڕیارە دەستبەرداری پۆستەکەی ببێت، وەک کاربەدەستێکی حکومەتی تورکیا(بەو مەرجەی ناوی نەهێنرێت) بە ڕۆژنامەی نێویۆرک تایمزی گوتووە " ئەم دەستبەرداربوونەش دەگەڕێتەوە بۆ ئەو ناکۆکیانەی لە نێوان هەردووکیاندا هەیە لەسەر هەوڵەکانی ئەردۆغان بۆ هەبوونی دەسەڵاتی زیاتر."
ئەم ئاڵوگۆڕە لە سەرکردایەتی ئاکەپەدا لە دەمێکدایە وڵاتەکە ڕووبەڕووی ژمارەیەک کێشە دەبێتەوە لەوانە ئۆپەراسیۆنە لەشکرییەکانی دژی کورد دەکرێن، هێرشە تێرۆرکارییەکانی دەوڵەتی ئیسلامی.
ئەم دەست لە کار کێشانەوەیە وەک زۆرێک لە ڕەخنەگرانی سیاسەتەکانی ئەردۆغان ئاماژەی پێدەکەن ئەم ئاڵوگۆڕانە ڕێگەخۆشکرنە بۆ خواستە سیاسییەکانی ڕەجەب تەیب ئەردۆغان.
بەپێی دەستوری تورکیا (سەرەک وەزیر) خاوەنی دەسەڵاتە و (سەرۆک) دەسەڵاتەکانی سیمبۆلین، بەڵام لەوەتای ڕەجەب تەیب ئەردۆغان بۆتە سەرۆکی تورکیا وەک هیچ یەکێک لە سەرۆکەکانی پێش خۆی نەبووە.
ئەگەریش هاتوو داودئۆغڵو دەستی لە پۆستی سەرۆکایەتی ئاکەپە کێشایەوە ئەوا ئەردۆغان کەسێکی تر بۆ سەرۆکایەتی پارتی داد و گەشەپێدان کە ڕەگ و ڕیشەیەکی ئیسلامیانەی هەیە دەستنیشان دەکات و دواتریش دەبێتە سەرەک وەزیری تورکیا.
هەتا ئێستا ڕەجەب تەیب ئەردۆغان نەیتوانیوە پشتیوانییەکی تەواو بە دەست بێنیت بۆ گۆڕانکاری کردن لە دەستوردا، بەڵام وەک شیکەرەوە بۆ ڕۆژنامەی نێویۆرک تایمزیان باسکردووە لەگەڵ هاتنی سەرەک وەزیری نوێ‌دا دەشێت ئەردۆغان هەنگاو بۆ هەڵبژاردنی پێشوەخت بنێت تا ژمارەیەکی زیاتری کورسی پەرلەمان بەدەست بێنێت.
(دکتۆر کامەران مەنتک) پسپۆڕی زانستە سیاسییەکان لە زانکۆی سەڵاحەدین وەڵامی پرسیارەکانی ئەم تەوەرە دەداتەوە.
دووهەم: مەترسییەکانی حەشدی شەعبی لە ناوچە جێناکۆکەکاندا.
ئەگەرچی پێکهێنانی هێزی حەشدی شەعبی شیعەکان وەک دەگوترا بۆ بەرەنگاربوونەوەی ڕێکخراوە تێرۆریستیەکەی دەوڵەتی ئیسلامی بووە بەڵام ڕووداوەکان و بە تایبەتیش لەو ناوچانەدا کە ناکۆکی لەسەرن و بە ناوچە دابڕێندراوەکان ناسراون ئاماژەن بەوەی مەبەستی تری سیاسی هەن لە پشت جێگیرکردنی ئەم هێزانەی حەشد لە ناوچە دابڕێندراوەکاندا.
هەتا ئێستا ژمارەیەک ڕێککەوتن لە نێوان کورد و حەشدی شەعبیدا کراون، دواترینیشیان ئەو ڕێککەوتنەیە کە لە پاش ڕووداوەکانی دوزخورماتوو مۆرکرا، بەڵام وەک چاو‌دێر ئاماژەی پێدەکەن ئەنجامی ئەم ڕێککەوتنەش وەک چوارەکەی پێشتر دەبێت و هیچ متمانەیەکیش لە ئارادا نییە تەمەنی ئەم پێنجەم ڕێککەوتنەش درێژەی هەبێت.
دەشێت یەکێک لە هۆکارەکانی نەبوونی ئەم متمانەیە بگەڕێتەوە بۆ ناو ماڵی شیعەکان و هەبوونی هێزی جیاواز لە ناو حەشدا، هەروەهاش دیدی سیاسی ناو لایەنە شیعەکان، وەک بە گشتی دەگوترێت لە ژێر کاریگەری و هەژموونی سیاسیانەی کۆماری ئیسلامی ئێراندان.
ئایا مه‌ترسییه‌کانی بوونی هێزه‌کانی حه‌شدی شه‌عبی له ناوچه دابڕێندراوه‌کاندا چین؟
ئایا ڕێککه‌وتنه‌کان ده‌بنه مایه‌ی سنوردارکردنی جموجۆڵه‌کانی حه‌شد؟
ئایا ئه‌م هێزه شیعه‌یه ده‌بێته مایه‌ی خراپترکردنی زیاتری یه‌کڕیزی له ناو ماڵی کورددا؟
ئایا حه‌شدی شه‌عبی چه‌ندێک به‌شداری هه‌یه له پاراستنی هه‌ژموونی ئێران له عێراقدا؟
هاشم موحەمەد، پسپۆڕی زانستە سیاسییەکان لە زانکۆی گەرمیان وەڵامی ئەم پرسیارانە و پرسیار و سەرنجەکانی ئێوەی ئازیزیش دەداتەوە.
سێهەم:نوێنەرانی کورد لە بەغدا
ڕووداوەکانی چەند هەفتەی ڕابردووی بەغدا، دەکرێت وەک وەرچەرخانێکی گرنگ لە ژیانی سیاسی شیعەکانی عێراقدا سەیر بکرێت، بەڵام ناکرێت کاریگەرییەکانی ئەم ڕووداوانە بە هێند وەرنەگیرێت لەسەر پێکهاتەکانی تری وڵاتەکە.
زۆرێک لە چاو‌دێر لەوبڕوایەدان عێراق لە بەردەم پرۆسەی هەڵوەشاندنەوەدایە، جێیەک بۆ متمانە لەگەڵ یەکدا بوونی نەماوە، هەوڵ بۆ پەکخستنی پەرلەمانی وڵاتەکە لە ئارادایە، زۆرێک لە سەرکردەکانی ئەم وڵاتە نوێنەرایەتی کارنامەی وڵاتانی تر دەکەن، بەرژەوەندی گشتی کراوەتە قوربانی بەرژەوەندی تایبەت، دەسەڵاتی ئەم یان ئەو لایەنی سیاسی لە دەسەڵاتی تەواوی حکومەت زیاترە، باری ئابوری و بژێوی خەڵک لە خراپیدایە، بۆیە لە ڕەوشێکی ئاوەهادا پرسیار ئەوەیە ئایا پێویست دەکات نوێنەرانی کورد بگەڕێنەوە بەغدا؟
ڕووداوه‌کانی ئه‌م دواییه‌ی به‌غدا چه‌ندێک کورد ده‌خاته به‌رده‌م به‌رپرسیارێتی ڕێکخستنی ناوماڵی خۆیه‌وه؟
ئایا بۆ کورد ده‌سته‌واژه‌کانی " عێراقێکی یه‌کگرتوو، یه‌کپارچه‌یی خاکی عێراق" هیچ مانایه‌کی سیاسی بۆ ماوه‌ته‌وه؟
(ڤیان مه‌جید فه‌ره‌ج) نوسه‌ر و لێکۆڵه‌ر وه‌ڵامی ئه‌م پرسیارانه و پرسیار و سه‌رنجه‌کانی ئێوه‌ی ئازیزیش ده‌داته‌وه.
|
<urn:uuid:dde76cf4-a89d-4142-9ae9-41167bd83e34>
|
CC-MAIN-2017-26
|
https://www.dengiamerika.com/a/3317034.html
|
2017-06-24T13:55:08Z
|
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2017-26/segments/1498128320263.78/warc/CC-MAIN-20170624133941-20170624153941-00234.warc.gz
|
ckb
| 0.88587 |
Arab
| 13 |
{"ckb_Arab_score": 0.8858702182769775, "sdh_Arab_score": 0.0913529321551323, "hac_Arab_score": 0.02274557761847973}
|
Subsets and Splits
No community queries yet
The top public SQL queries from the community will appear here once available.