text
stringlengths 223
525k
| id
stringlengths 47
47
| dump
stringclasses 96
values | url
stringlengths 15
4.08k
| date
stringlengths 20
20
| file_path
stringlengths 110
155
| language
stringclasses 1
value | language_score
float64 0.71
1
| language_script
stringclasses 1
value | minhash_cluster_size
int64 1
4.87k
| top_langs
stringlengths 30
316
|
---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|
ده‌سه‌ڵاتدارانی پاكسـتانی ده‌ڵێن دادگای باڵای وڵات پـێنج له كۆی ئه‌و شه‌ش ئاسـته‌نگی یاسایی په‌یوه‌ست به ڕه‌وایی هه‌ڵـبژاردنه‌وه‌ی په‌روێز موشـه‌ڕه‌فی پـوچهڵـكردۆتهوه و ئێستا یه‌ك له‌و دۆزانه ماونه‌ته‌وه و بڕیاره دادگای باڵای پاكستانی له‌م هه‌فته‌یه‌دا
تاوتوێی بكات.
له‌و باره‌یه‌وه سه‌رۆكی دادوه‌رانی پاكستانی مالك محه‌مه‌د قه‌یوم ڕۆژی دووشه‌ممه به ههواڵـنێرانی گوت دوایـین سـكاڵانامهی له دژی موشـه‌ڕه‌ف سه‌رۆكی پاكستانی له‌و باره‌یه‌وه پـێشـكه‌ش كرابوو، دادگای ناوبراو ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه‌ی داهاتوو تاوتوێی ده‌كات.
ئه‌وه‌ی شـایانی باسه دوای ئه‌وه‌ی سه‌رۆكی پاكسـتانی باری ته‌نگه‌تاوی له 3 ی ئه‌م مانگه‌دا له وڵات‌دا ڕاگه‌یاند په‌روێز موشـه‌ڕه‌ف دادوه‌رانی نه‌یاری خۆی نێو دادگای باڵای له كاره‌كانیان لادا.
په‌روێز موشـه‌ڕه‌ف به‌ڵێنی داوه ئه‌گه‌ر هه‌ڵـبژاردنه‌وه‌ی وه‌ك سه‌رۆك كۆمار پـشتگیری لـێـكرا ئه‌وا ده‌ست له پـۆسـتی سه‌رۆكی له‌شـكری وڵات به‌رده‌دات.
له لایه‌كی تره‌وه لـێـپـرسـراوانی پاكستانی ڕۆژی دووشه‌ممه گوتیان په‌روێز موشـه‌ڕه‌فی سه‌رۆكی پاكستان ڕۆژی 8 ی مانگی یه‌كی سـاڵی داهاتووی بۆ سـازدانی هه‌ڵـبژاردنه‌كانی په‌رله‌مانی په‌سه‌ندكردووه، به‌ڵام ناوبراو ئاماژه‌ی به‌وه نه‌دا كه ئاخۆ باری ته‌نگه‌تاوی تا ئه‌و ده‌مه ههڵـدهگیرێت یان نا.
خانم بێنه‌زیر بۆتۆی سه‌رۆك وه‌زیری پـێشـووی وڵات و ڕابه‌ری سه‌ره‌كی ئۆپـۆزیسـیۆن ده‌ڵێت له‌وانه‌یه به‌شـداری له ده‌نگدانه‌كاندا نه‌كات.
|
<urn:uuid:9bbad4aa-a872-412a-a3b5-fbbf0cc9d6fc>
|
CC-MAIN-2017-26
|
https://www.dengiamerika.com/a/a-58-2007-11-19-voa3-89189812/947306.html
|
2017-06-22T20:47:24Z
|
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2017-26/segments/1498128319902.52/warc/CC-MAIN-20170622201826-20170622221826-00649.warc.gz
|
ckb
| 0.992196 |
Arab
| 8 |
{"ckb_Arab_score": 0.9921957850456238}
|
کێشه‌ی دواخستی سه‌رژمێریه گشتیه‌که‌ی عێراق ناکۆکیه‌کی دروستکردووه له نێوان لایه‌نه‌کانی کورد و عه‌ره‌ب. خه‌سرو گۆران سه‌رۆکی لیستی برایه‌تی نه‌ینه‌وا و به‌رپرسی لقی پارتی دیموکراتی کوردستان له موسڵ له هه‌ڤپه‌یڤینێکدا له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا ده‌ڵێت ئه‌و لایه‌نانه‌ی له به‌رامبه‌ر سه‌رژمێریه‌که‌دا ئاسته‌نگ دروست ده‌که‌ن ، ئه‌وانه‌ن که له سنووری کوردستانن و به‌شێک بوونه له نه‌خشه‌ی به عه‌ره‌بکردنی کوردستان، واته عه‌ره‌به‌کانی که‌رکوک و موسڵ و دیاله که نایانه‌وێت سه‌رژمێری ئه‌نجام بدرێت له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ڕاستیه‌کان ده‌رده‌که‌وێت و شیانی هه‌یه ئه‌و ناوچانه‌ی له چوارچێوه‌ی به‌ندی 140 دا بگه‌ڕێنه‌وه سه‌ر هه‌رێمی کوردستان.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی گفتوگۆکه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی5:00 خوله‌كه.
|
<urn:uuid:29bb4c4d-8b28-48e1-9b51-b5832afeeedf>
|
CC-MAIN-2017-26
|
https://www.dengiamerika.com/a/xesrew-goran-5dec10-111351009/963626.html
|
2017-06-22T20:47:09Z
|
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2017-26/segments/1498128319902.52/warc/CC-MAIN-20170622201826-20170622221826-00649.warc.gz
|
ckb
| 0.998583 |
Arab
| 8 |
{"ckb_Arab_score": 0.9985827207565308}
|
له‌گه‌ڵ هه‌روا دێ و ئاڵۆزبوونی زیاتری ڕه‌وشی ئاسایشی له ناو عێراقدا باس له چۆنیه‌تی پشتیوانیه‌کانی ئێرانیش ده‌کرێت له حکومه‌تی عێراق که شیعه‌کان تیایدا باڵا ده‌ستن.
عه‌لی که‌ریمی نوسه‌ر و لێکۆڵه‌ر ده‌ڵێت له‌م ڕووداوانه‌دا ئێران ده‌بێته بابه‌تێکی زۆر گه‌وره، وه‌ک ده‌ڵێت ئێرانێک که به بێ هیچ گومانێک له ماوه‌ی 35 ساڵی ڕابردوودا هه‌موو شتێکی له پێناو شیعه گه‌راییدا کردوه و ئێستا ئه‌گه‌ری دروستبوونی بونیادێکی سوننه هه‌یه له‌و پارێزگایانه‌ی عێراقدا بۆیه تاران دووچاری کێشه‌یه‌کی گه‌وره ده‌بێت.
له میانه‌ی وتووێژه‌که‌یدا له‌گه‌ڵ به‌ڵێن ساڵح، به‌ڕێز که‌ریمی ده‌شڵێت ناردنی هێزی سه‌ربازی چ له لایه‌ن تورکیاوه و چ له لایه‌ن ئێرانیشه‌وه که ئێستا باس گه‌رم و گوڕه له‌سه‌ر ناردنی هێز له‌لایه‌ن هه‌ردوو وڵاته‌وه، به‌ڵام وه‌ک ئاماژه‌ی پێده‌کات چونکه سه‌رۆکی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا بڕیاری دا هێزی سه‌ربازی نه‌نێرێت بۆ عێراق ئیدی ئه‌م هه‌ڵوێسته وه‌ها ده‌کات زۆر ئه‌سته‌م بێت بۆ هه‌ردوو ده‌وڵه‌تی تورکیا و ئێرانیش که هێزی سه‌ربازی خۆیان بنێرن.
عه‌لی که‌ریمی ده‌ڵێت به‌ڵام تاران به هه‌رچ شێوه‌یه‌ک بێت ڕێگه‌ی تر ده‌بینێته‌وه بۆ ناردنی خه‌ڵکی خۆی هاوشێوه‌ی ئه‌وه‌ی چه‌ند ساڵه له سوریادا ده‌یکات.
زانیاری زیاتر له ده‌قی وتووێژه‌که‌دایه:
|
<urn:uuid:08655ffe-e9ef-41c8-a89f-2bb5060ec556>
|
CC-MAIN-2017-26
|
https://www.dengiamerika.com/a/1937580.html
|
2017-06-28T03:54:51Z
|
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2017-26/segments/1498128322320.8/warc/CC-MAIN-20170628032529-20170628052529-00180.warc.gz
|
ckb
| 0.995011 |
Arab
| 13 |
{"ckb_Arab_score": 0.995011031627655}
|
بەیاننامەی ڕێکخراوی ژنانی سەربەستیی کوردستان، بە بۆنەی ٧ساڵەی دامەزراندنییەوە، وە یادی ٨ی مارش ڕۆژی نێونەتەویەی ژنان.
کچان و خوشکان و دایکانی بەڕێزی کوردستان.
حەوت ساڵ پێش بە هاوکاری و پشتیوانی سەرکردایەتی پارتی سەربەستیی کوردستان، توانیمان ڕێکخراوی ژنانی سەربەستیی کوردستان دامەزرێنین، کە تێیدا چەندین ژنی یەکسانیخواز و سەربەخۆخوازی کوردستان تێیدا ڕێکخران. هەروەها پێوەندیمان لەگەڵ چەندین ژنی ڕۆناکبیری ناوخۆی وڵات دروستکردوە.
نایشارینەوەو ڕەخنەش لە خۆمان دەگرین کە بە هۆی سەرقاڵی زۆری بەڕێوەبەرانی ئەم ڕێکخراوە بە خۆێندن و زانکۆ و هەروەها کۆچی ناچاری بۆ زۆربەی وڵاتانی دەرەوەی کوردستان، هۆکاربووەو بۆ ئەوەی کە ڕێکخراوەکەمان وەک پێویست چالاک نەبووە. لە یادی ٧ ساڵەی دامەزراندمانەوە بەڵێن دەدەین کە لە ئایندەدا هەوڵی زۆر دەخەینە گەر بۆ چالاککردنەوەی ڕێکخراوەکەمان، و بەستنی کۆنگرەیەکی گشتی بۆ کۆکردنەوەی ئەندامان و هەستانەوەی ڕێکخراوەکەمان لە ئاستێکی باشتردا.
هەروەها ڕۆژێک دوای ساڵیادی دامەزراندنی ڕێکخراوەکەمان دەبێتە ٨ی مارش ڕۆژی نێونەتەوەیی ژنان، ئەم رۆژە گرنگ و پیرۆزە لە خۆمان لە گشت ژنانی کوردستان و جیهان پیرۆز دەکەین.
هەر شەکاوە بێت خەبات لە پێناو یەکسانی کۆمەڵایەتی و سەربەخۆیی کوردستانەکەمان.
ڕێکخراوی ژنانی سەربەستیی کوردستان،
٧ی مارشی ٢٠١٧
|
<urn:uuid:e64008f1-5f89-4e23-92a6-9a4754507814>
|
CC-MAIN-2017-26
|
http://www.psk2006.org/kurdish/item_detail.php?id=2569
|
2017-06-28T15:46:04Z
|
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2017-26/segments/1498128323711.85/warc/CC-MAIN-20170628153051-20170628173051-00206.warc.gz
|
ckb
| 0.747801 |
Arab
| 6 |
{"ckb_Arab_score": 0.7478011846542358, "hac_Arab_score": 0.2375885248184204, "sdh_Arab_score": 0.014535731635987759}
|
سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق نوری ئه‌لمالیکی له ئاماژه‌یه‌کی ڕووپـۆشـدا ده‌ڵێت ئه‌و سه‌باره‌ت به مانه‌وه‌ی هێزه‌کانی ئه‌مه‌ریکایی له دوای مۆڵه‌تی 31 ی مانگی دوازده‌ی سـاڵی 2011 له عێراق نه‌رم و واڵایه، واته دوای ئه‌و مۆڵه‌ته‌ی له لایه‌ن هه‌ردوو وڵاته‌وه بۆ کشـانه‌وه‌ی سه‌رجه‌م سه‌ربازانی ئه‌مه‌ریکایی له عێراق دیاریکراوه.
له میانه‌ی وته‌که‌ی دوێنێـیدا له واشـنتن نوری ئه‌لمالیکی گوتی ئه‌گه‌ر هێزه‌کانی عێراقی پـێویسـتیـیان به مه‌شق و ڕاهێنانی زیاتر و هه‌روه‌ها پـشـتیوانی فره‌تری ئه‌مه‌ریکایی هه‌بێت ئه‌وا مه‌سه‌له‌ی واده‌ی دوا مۆڵه‌تی مانه‌وه‌ی له‌شـکری ئه‌مه‌ریکایی له عێراق تاووتوێدهکرێتهوه.
سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراقی که بۆ ئاماده‌بووان به زمانی عه‌ره‌بی ده‌دوا و به گوێره‌ی وته‌ی وه‌رگێڕه‌که نوری ئه‌لمالیکی گوتوویه‌تی له‌سه‌ر بنچینه‌ی پـێداویسـتی عێراق چاو به دوا مۆڵه‌تی کشـانه‌وه‌ی له‌شـکری ئه‌مه‌ریکایی ده‌خشێنرێته‌وه.
ئه‌وه‌ی شـایانی باسه ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ی ڕابردوو سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق شـانبهشـانی سه‌رۆکی ئه‌مه‌ریکا له کۆشـکی سـپـی ڕاوهســتابوو و له وتهگهیدا له میانه‌ی ئه‌و پـێـکه‌وه دهرکهوتنهیاندا باراک ئۆبامای سه‌رۆکی ئه‌مه‌ریکا گوتی وێڕای ئه‌وه‌ی ڕۆژانێـکی سه‌خت و دژوار له عێراقدا له به‌رده‌مدا ماون به‌ڵام وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا به گوێره‌ی ئه‌و واده‌یه‌ی بۆ کشـانه‌وه‌ی هێزه‌کانی له عێراق دیاریکراوه که کۆتایی سـاڵی 2011 یه ئه‌مه‌ریکا له‌سه‌ر ئه‌و به‌ڵـێنه‌ی خۆی ده‌مێنێـته‌وه.
|
<urn:uuid:54ceb9a0-8f80-467b-b0d0-80a330498037>
|
CC-MAIN-2017-26
|
https://www.dengiamerika.com/a/a-58-2009-07-24-voa2-89224767/953592.html
|
2017-06-27T17:26:59Z
|
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2017-26/segments/1498128321497.77/warc/CC-MAIN-20170627170831-20170627190831-00690.warc.gz
|
ckb
| 0.9991 |
Arab
| 7 |
{"ckb_Arab_score": 0.9991002082824707}
|
بەڕێوەبەرى گشتى فەرمانگەى خوێندن و پلاندانان و بەدواداچون
- پڕۆفیسۆری یاریدەدەر د.محمد سابر مستەفا هەمەوەندی
- لە ساڵى (١٩٥٢) لە قەزاى کۆیە لە دایکبوە
- لە ساڵی (1980) بە مامۆستای دواناوەندی لە كۆیە دامەزراوە , لەبەر هەڵوێستی نیشتمانی بۆ ماوەی هەشت ساڵ لە پەروەردەو فێركردن بە فەرمانی ئەنجومەنی بەناو شۆڕش دوور خراوەتەوە .
- هەموو قۆناغەكانی خوێندنی ئامادەیی و بكالۆریۆس و ماستەرو دكتۆرا بە ڕیزبەندی یەكەمەكان و بە پلەی نایاب بڕیوە.
- زیاتر لە (26) ساڵە مامۆستای زانكۆیە، لە زانكۆكانی (سەڵاحەددین، سلێمانی و كۆیە) وانەی وتۆتەوە.
- بۆ ماوەى زیاتر لە هەشت ساڵ لە زانکۆى سەڵاحەددین سەرۆكی بەش بوە.
- جگە لە ڕاژەی زانكۆیی ماوەى زیاتر لە (12) دوازدە ساڵ خزمەتی پەروەردەیی و كارگێڕی كردوە.
- لە ژیانى ئەکادیمیدا سەرپەرشتیاری زیاتر لە (50) نامە ماستەرو تێزى دكتۆرای كردوە.
- زیاتر لە (70) نامەی ماستەرو تێزى دكتۆرای لە زانكۆكانی هەرێمی كوردستان و ئێراق گفتوگۆ كردوە.
- سەرۆكایەتی و ئەندامیەتی دەیان لیژنەی زانستی لە بوارەكانی خوێندنی باڵا و پەروەردەو ئەوقافی كردوە.
- بەشداری لە دەیان كۆنفرانس و ۆورك شۆپ و خولی ڕاهێنان لە بوارەكانی پلاندانانی خوێندنی باڵا و پەروەردە لە ناوەو دەرەوەی ووڵاتی كردوە.
- دەیان توێژینەوەی زانستی لە بوارەكانی زمانەوانی و ناساندنی بەرهەمی زانایانی كورد ئامادەو بڵاوكردۆتەوە، بەشێکیشیان ئامادەیە بۆ بڵاوکردنەوە.
- دەیان نوسراوی سوپاس و پێزانینی لە سەرۆكایەتی ئەنجومەنی وەزیرانی ئێراق و هەرێمی كوردستان و، وەزارەتەكانی (خوێندنی باڵا و توێژینەوەى زانستى، پەروەردە، ئەوقاف و کاروبارى ئاینى و زانكۆكانی هەرێمی كوردستان و ئێراق) ئاراستە كراوە.
- ئەندامى دەستەی دامەزرێنەری سەندیكای مامۆستایانی زانكۆ و پەیمانگاكانە.
- ئەندامی لێژنەی ڕاوێژكاران و شارەزایانی پەروەردەو خوێندنی باڵا-یە بۆ داڕشتنی پلانی ستراتیژی خوێندن لە ئاستی هەمو ئێراق.
- ماوەى زیاتر لە (١٠) دە ساڵە لە وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی هەرێمی كوردستان بەڕێوەبەری گشتی فەرمانگەى خوێندن و پلاندانان و بەدواچونە.
- ئیمەیل: [email protected]
یاریدەدەرى بەڕێوەبەرى گشتى فەرمانگەى خوێندن و پلاندانان و بەدواداچون
- د. جمال کمال حسین
- شوێن و ساڵی لە داییکبون: 1960/ هەولێر
- هەڵگرى بڕوانامە دکتۆرا لە بوارى ئەندازیارى میکانیک
- نازناوى زانستى: پرۆفیسۆرى یاریدەدەر
- جگە لە زمانى کوردى، زمانى عەرەبى، ڕوسى بەتەواوەتى دەزانێ، هەروەک کەمێک زمانى ئینگلیزى دەزانێ
- لە ژیانى ئەکادیمیدا (٧) حەوت توێژینەوەى زانستى هەیەو، پەرتوکێکیشى بەناوى (وزەى خۆر وەک وزەى جێگرەوە) هەیە.
- بەشدارى ژمارەیەکی زۆر کۆنفرانس و وەرکشۆپ و، کۆنگرەی زانستی کردوە، هەروەک بەشدارى چەندین خولى کارگێڕی لە دەرەوە و ناوەوەی ئێراق و کوردستان کردوە .
- پێشتر چەندین پۆستى وەرگرتوە وەک (بەڕێوەبەری ئەندازە و ئاوەدانکردنەوە، بەڕێوەبەری بەشە ناوخۆییەکان، بەڕێوەبەری دامەزراوەکانی خوێندنی باڵا و توێژینەوەى زانستى، بەڕێوەبەری خوێندنی تایبەت).
- لە ئێستاشدا پاریدەدەرى بەڕێوەبەری گشتی فەرمانگەى خوێندن و پلاندانان و، سەرپەرشتیارى گشتى گشت زانکۆ و پەیمانگە تایبەتەکانی هەرێمى هەرێمى کوردستانە لە وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى.
پێکهاتەى فەرمانگەى گشتى خوێندن و پلاندانان و بەدواداچون
یەکەم/ بەڕێوەبەرایەتى ئامار‌و بەدواداچون:
کارەکانی بەڕێوەبەرایەتی ئامار و بە دواداچون بریتییە لە وەرگرتنی داتا و زانیاری (دوو وەرزى ئامارم-ان هەیە وەرزى یەکەم لە دواى دەرچونى ناوى خوێندکارانەوەیە، وەرزى دوەمیش ئەبدەیتى ئەو ئامار‌و زانیاریانە دەکەین لە مانگى چوار تا پێنج) ، لەهەمان کاتدا لەم بەڕێوەبەرایەتیەدا دیراسەی ئەو بابەتانە دەکەین، کە پەیوەندییان بە ڕەوتی خوێندن و خوێندکاران هەیە، هەروەک گشت کارەکانیش بەهەماهەنگی لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتیەکانی سەر بەفەرمانگەى خوێندن و پلاندانان و بەدواداچون ئەنجام دەدی.
ئەم بەڕێوەبەرایەتیە لە سێ هۆبە پێکهاتوە، کار‌و ئەرکەکانى هەر یەک لە هۆبەکانیش بەم شێوەیەى خوارەوەیە:
- هۆبەی زانکۆ حکومیەکان: ئەرکى ئەم هۆبەیە بریتیە لە وەرگرتنى داتا‌و زانیارییەکان، کە ئەوەش بەدو قۆناغ دەکرێ، یەکەمیان دواى تەواوبونى پرۆسەى وەرگرتنى خوێندکاران لە زانکۆکانى هەرێمى کوردستان (زانکۆ حکومى و تایبەتەکان) جێبەجێ دەکرێ, ئەوەش بۆ کۆکردنەوەو وەرگرتنى ئامار‌و زانیارى پێویستە بەتایبەت ژمارەى خوێندکاران, مامۆستایان, فەرمانبەران , لە گشت بەش و کۆلێژى زانکۆکانى هەرێمى کوردستان، هەروەک لە جارى دوەمیشدا ئەبدەیتى ئەو ئامار‌و زانیاریانە دەکات، کە لە وەرزی یەکەم داواکرابو، ئەو کارەش لە مانگى چوارى هەمو ساڵێک دەست پێدەکات. لە دواى گەڕاندنەوەى وەرگرتنى ئامارەکان , ووردبینى و راست کردنەوەى ئامار‌و زانیاریەکان دەکرێ و، لەکۆتایدا پوختەى ئامارەکان ئامادە دەکرێ، ئینجا ئاماری پێویست بەدەزگاو دامەزراوە فەرمی و نافەرمیەكان و خوێندکارانى خوێندنی باڵا دەدات، كە بە شێوەی فەرمی داوا لە وەزارەت دەكەن، جگە لەوانەش لەم هۆبەیەدا بڕوانامە(حكومیەكان)ی گشت زانكۆكانی هەرێمی كوردستان دوای دڵنیابون لە ڕاستی و دروستیان پەسند دەکرێن.
- هۆبەی ئاماری زانکۆ تایبەتەکان: لە هۆبەیەشدا ئامار و زانیاری پێویست دەربارەی (خوێندكاران، دەرچوان، مامۆستایان) لە گشت بەش و كۆلێژی زانكۆ تایبەتەكان ئامادەو ڕێکدەخرێ، بەهەمان شێوە ئامار و زانیاری پێویست دەربارەی خوێندكارانى ماستەر و دكتۆرا لە زانكۆ تایبەكانی هەرێمی كورستان ئامادەو ڕێکدەخرێ بۆ ئەنجامدانى توێژینەوەی زانستی.
- هۆبەی خوێندن و بە دواداچون: کار‌و چالاکیەکان لەم هۆبەیەدا بریتیە لە دراسەکردنى بابەتەکانى خوێندن و خوێندکاران لە زانکۆ و پەیمانگەکان، بەتایبەت ئەو کارانەى پەیوەندییان بە (مقاسە)ی بابەتەكانی خوێندن و سەرباركردن و (تحمیل) و رێنماییەكانی تاقیكرنەوە و پەرینەوە ( عبور ) هەیە، لەهەمان کاتدا بەدواداچون بۆ هەمو ئەو ڕێنمایایانە دەکات كە پەیوەندییان بە گواستنەوەی خوێندكاران لە ناوەوە دەرەوەی هەرێم ( ئێراق )وە دەروەی وڵات، هاوکات چارەسەری ئەو كێشانەش دەکات، كە لەلایەن ئەنجومەنی وەزارەت لە كاتی پەسەندكردنی كۆنوسی زانكۆكان ئاڕاستەى فەرمانگەكەى خوێندن و پلاندانان و بەدواداچون دەکرێ بۆ ئەوەی بەدواداچونى بۆ بکرێ و، وەڵامی زانكۆكان بدرێتەوە، هەر لەم هۆبەیەدا دراسەی هەمو ئەو داواكاریانە دەکرێ، كە لەلایەن خوێندكارانەوە بۆ دۆزینەوەی چارەسەری گونجاو پێشکەشى فەرمانگە دەكرێت. هەر لە هۆبەى بەدواداچون دراسەی ئەو كورسی خوێندنانە دەکرێ، كە لەلایەن سەندیكاو وەزارەتەكان داوا دەكەن بۆیان تەرخان بكرێت، جگە لەوانەش وەڵامی ئەو سكاڵا و نوسراوانە دەداتەوە، كە هاوڵاتیان لە ڕێگەی سەرۆكایەتی پاڕلەمان و ئەنجومەنی وەزیران و پارێزگا و شارەكان ئاراستەی وەزارەتەکەمان دەكرێت.
بەڕێوەبەر: د. اوميد سابر عبدالله شوانی
ئیمەیل:
ئیمێلی بەڕێوەبەر: [email protected]
ئیمێلی وەزارەت: [email protected]
تەلەفون:
ژمارەی تەلەفۆنی ئۆفیس لە ڕێگەى بگۆڕى وەزارەت: 189، 188، 187، 185
ژمارەی تەلەفۆنی بەڕێوەبەر: 07504660477
دوەم/ بەڕێوەبەرایەتى ناوەندى وەرگرتن:
ساڵانە لە ناوەندى وەرگرتن ئامادەکارى بۆ کۆبونەوەى لێژنەى باڵا-ى وەرگرتن دەکرێ بۆ داڕشتنى ڕێنمایى وەرگرتن و دابەزین و گواستنەوەى قوتابیان/ خوێندکاران، لەهەمان کاتدا پلانى زانکۆکانى هەرێمى کوردستان ئامادە دەکات و، کۆنوسى کۆبونەوەکان بەسەر زانکۆکان دەگشتێنێت. هەروەک پڕۆسەى وەرگرتن بەڕێگەى (زانکۆلاین و وەرگرتنی ڕاستەوخۆیی زانکۆیی) جێبەجێ دەکات، ئەوەش دواى ئەوەى بە چەند قۆناغێکى هونەرى و وردبینى دەڕوات و بەڕاگەیاندنى ئەنجامى وەرگرتنى دەرچوانى دواناوەندییەکان بە پێى کۆنمرە پلانى وەرگرتنى زانکۆکان جێبەجێ دەکات، دواتریش بەڕێگەی بەرنامەیەکى ئەلیکترۆنی تایبەت خوێندکاران بە پێی کۆنمرەو ئارەزوەکانیان و پلانى وەرگرتنى زانکۆ و پەیمانگەکان بەسەر بەشە زانستیەکاندا دابەش دەکرێن، ئینجا پڕۆسەى بەدواداچون و سەیرکردنى گازاندەکان/سکاڵا لە دواى دەرچونى ناوى پاڵێوراوان بۆ زانکۆ و پەیمانگەکان جێبەجێ دەکرێ. کارێکى دیکەى ناوەندى وەرگرتن ئامادەکردنی ئاماری ساڵانەی تایبەت بە وەرگرتنی خوێندکارانە لە زانکۆکانی هەرێم. هاوکات ئەرکێکى دیکەى هەماهەنگیکردنە لەگەڵ فەرمانگەکانی وەزارەتی پەروەردە (بەڕێوەبەرى گشتی پلاندانان و، ،بەڕێوەبەرى گشتی پەروەردەکان، کۆنتڕۆڵ...هتد ). ئەم بەرێوەبەرایەتیە لە چوار هۆبە پێک دێ، کە بریتین لە:
- هۆبەى زانکۆ حکومیەکانی هەرێم: کارەکانى ئەم هۆبەیە بریتیە لە ئامادەکردنى ڕێبەر و پلانى زانکۆکان بۆ وەرگرتنى خوێندکاران. دابەشکردنی دەرچوانیی ئامادەییە پیشەییەکان بەسەر زانکۆ و پەیمانگەکانی هەرێم. دابەشکردنی پاڵەوانانی وەرزش وکاندیدەکانی سەندیکای هونەرمەندان، هەروەک سکاڵای زانکۆ حکومیەکانی هەرێمى کوردستانیش هەر لەم بەڕێوەبەرایەتیە وەردەگیرێت.
- هۆبەى وەرگیراوانى دەرەوەى هەرێم و وڵات: کارەکانى ئەم هۆبەیە بریتیە لە وەرگرتن و گواستنەوەى خوێندکارانى دەرەوەى هەرێم و وڵات، لەهەمان کاتدا کار دەکات بۆ وەرگرتن و گواستنەوەی خوێندکارانى ناوچە دابڕێندراوەکان، وەک خوێندکارانى (ئێزیدی ، خانەقین ، کەرکوک)، هاوکات وەڵامى سکاڵای خوێندکارانى وەرگیراو دەداتەوە.
- هۆبەى زانکۆ پۆلیتەکنیکیەکان: ئەم هۆبەش کارەکانى لە بابەتانە چڕکراوەتەوە، ئەوانیش بریتین لە وەرگرتنی خوێندکاران لە زانکۆ پۆلیتەکنیکیەکان هەرێمى کوردستان بە سیستمی پۆلیتەکنیک، هەروەک خوێندکاران لە زانکۆ پۆلیتەکنیکیەکان هەرێم بە سیستمی پارالێل وەردەگرێت، جگە لەوەش خوێندکاران لە گشت زانکۆکانی هەرێم بەسیستمی خوێندنی ئێواران وەردەگرێت، هاوکات وەڵامى سکاڵای خوێندکارانى وەرگیراو بە هەر سێ سیستمی ئاماژە پێکراو دەداتەوە، لەهەمان کاتیش‌دا کار بۆ گواستنەوە و دابەزینى خوێندکاران لە زانکۆکانى هەرێم لەم هۆبەیە ڕاى دەکرێ.
- هۆبەی زانکۆلاین: ئەرکى ئەم هۆبەیە بریتیە لە ڕێکخستنەوەی زانیاری دەرچوانی پۆلی (12) ئامادەیى، هەروەک (فۆرمی ئەلیکترۆنی) زانکۆلاین ئامادە دەکات، بەشێوەیەک دەرچوان دەتوانن لە ڕێگەى ڕاستەوخۆ فۆرمەکە پڕبکەنەوە. لەهەمان کاتدا ناوى بەکارهێنەر و وشەى تێپەر ئامادە دەکات و، بەسەر قوتابخانە و خوێندگاکان دابەشى دەکات.
بەڕێوەبەر ى ناوەندى وەرگرتن: ئارام ئیبراهیم قەنبەر
دەتوانن لە ڕێگەى ئەم ئیمەیل-ەوە سەرجەم سکاڵا و پرسیار و کێشەو بابەتێکى پەیوەندار ڕەوانەى بەڕێوەبەرایەتى ناوەندى وەرگرتن بکەیت: [email protected]
سێیەم/ بەڕێوەبەرایەتى پەیمانگەکانى زانستە ئیسلامیەکان:
|
<urn:uuid:9b30ab07-5de9-4b6e-afdb-3ebf89691c37>
|
CC-MAIN-2017-26
|
http://mhe-krg.org/index.php/ku/node/358
|
2017-06-24T07:03:44Z
|
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2017-26/segments/1498128320227.27/warc/CC-MAIN-20170624064634-20170624084634-00078.warc.gz
|
ckb
| 0.747142 |
Arab
| 71 |
{"ckb_Arab_score": 0.7471423149108887, "sdh_Arab_score": 0.19676032662391663, "hac_Arab_score": 0.05607229098677635}
|
سەرۆک ئۆباما لە هاوینە هەواری ئەنتالیایە بۆ بەشداری کرد لە کۆبونەوەی ڕێبەرانی گروپی 20، کە چاوەڕوان دەکرێت هێرشەکەی ڕۆژی هەینی پاریس ببێت بە تەوەری سەرەکی وتووێژەکان.
سەرۆک ئۆباما ڕایگەیاند ڕۆژی یەکشەممە کۆبونەوەیەکی باشی هەبووە لەگەڵ سەرۆکی تورکیا ڕەجەب تەیب ئۆردو‌غان. بەڕێز ئۆباما گوتیشی " بە مەبەستی توندکردنی سنوری نێوان سوریا و تورکیا کە ئێستا داعش تیایدا چالاکی دەکات.
ئێمە باسمان لە پێشوەچوونەکان کرد کە لە وتووێژە دیپلۆماسییەکانیه ڤیانا ئەنجام دران کە لەلایەن وەزیرانی درەوەمان بەڕێوە برا. ئەو بڕیارەش کە ئێمە جارێکی تر هەوڵەکانمان دوو هێند دەکەین لەگەڵ ئەندامەکانی تری هاوپەیماناماندا کار دەکەین بۆ ئەوەی گواستنەوەیەکی ئاشتی بهێنن بۆ سوریا و بۆ بن بڕکردنی داعش وەکو هێزێک کە دەشێ زۆر ئازار بەخش بن.
تورکیا هاوپیەمانی سەرەکی ئەمەریکایە لەشەری دژ بە تیرۆرسم.
چاوەڕوان دەکرێت کاتێک وتووێژە فەرمییەکان دەستپێبکات هێرشەکانی پاریس ببێت بە تەوەری سەرەکی ئەو وتووێژانە.
|
<urn:uuid:bd23e227-122d-4adb-8dab-48d96c98f704>
|
CC-MAIN-2017-26
|
https://www.dengiamerika.com/a/3058777.html
|
2017-06-26T15:48:44Z
|
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2017-26/segments/1498128320823.40/warc/CC-MAIN-20170626152050-20170626172050-00318.warc.gz
|
ckb
| 0.934636 |
Arab
| 13 |
{"ckb_Arab_score": 0.9346359372138977, "sdh_Arab_score": 0.04973457008600235, "hac_Arab_score": 0.015598119236528873}
|
له مانگی ده‌ی ئه‌مسـاڵدا شـانده‌یه‌كی شـاره‌زایانی موسڵمانی ئه‌مریكایی له بواری چاره‌سه‌ری كێشـهكان سه‌ردانی ئێرانی كرد به مه‌به‌ستی تاوتوێـكردنی ڕێـگاكانی كه كۆمه‌ڵـگای ئێرانی لایان په‌سه‌نده بۆ ئاشتی و پـێشـگرتن له كێشـه و بۆ سـازدانی گفتوگۆ و بۆ چاره‌سه‌ری كێشـهكان.
شـانده‌كه چاویان كه‌وتووه به ژماره‌یه‌كی به‌رچاوی ئه‌ندامانی كۆمه‌ڵـگای مه‌ده‌نی، پارێزه‌ران، شـاره‌زایانی مافی مرۆڤ، ڕێـكخراوی ناحكومی، ڕووناكبیر و كه‌سـانی ئه‌كادیمی و ڕێبه‌رانی پله باڵای ئاینی، خوێندكارانی زانكۆ، زانایانی كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی و ئۆلداران.
شـانده‌كه زنجیره‌یه‌ك گفتوگۆی له‌گه‌ڵ چاكسـازیخوازان و كۆنه‌پارێزاندا كردووه تا له ژماره‌یه‌ك مشـتومڕی ئاڵۆزی ناو ئه‌و وڵاته تێـبگه‌ن.
ڕۆژی سێشه‌ممه، ڕێـكـكه‌وتی 20 ی یازده، ئنسـتـتیوتی وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا بۆ ئاشـتی له واشـنتۆنی پایته‌خت كۆڕێـكی بۆ سێ له ئه‌ندامانی ئه‌و شـانده سـازكرد.
هاوكارمان موعته‌به‌ر شیروانی ئاماده‌ی كۆڕه‌كه بوو و ڕاپـۆرتێـكی له‌و باره‌یه‌وه ئاماده‌كردووه، وه ده‌توانن گوێبیسـتی بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیه‌ی سه‌ره‌وه، ماوه‌كه‌ی 8 خوله‌كه.
|
<urn:uuid:5f3cb1c8-a052-485b-9c65-c4cbf06ac3ba>
|
CC-MAIN-2017-26
|
https://www.dengiamerika.com/a/a-58-2007-11-21-voa2-89201017/948844.html
|
2017-06-24T19:06:02Z
|
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2017-26/segments/1498128320323.17/warc/CC-MAIN-20170624184733-20170624204733-00095.warc.gz
|
ckb
| 0.989718 |
Arab
| 8 |
{"ckb_Arab_score": 0.9897178411483765}
|
بیست و شەشەمین ساڵیادی ڕاپەڕین لە هەرێمی کوردستانی عێراق لە نێوەندی قەیرانی سیاسی و دارایی و ئاسایشیی هەرێمەکەدایە.
ئەگەر پێشتر بەر لە ڕۆژی ڕاپەڕین هاوڕاییەک هەبووبێت لە نێو لایەنە سیاسییەکاندا بۆ ڕاپەڕین بەڵام ئێستا وەک دەگوترێت ڕووبەری ناکۆکییەکانی نێوان لایەنە سیاسییەکان زۆر بەرینترە.
دکتۆر جەعفەر عەلی، پسپۆڕ و شیکەرەوەی سیاسی دەڵێت ئەو هاوڕاییەی بەر لە ڕاپەڕین هەبووە لە نێوان لایەنەکاندا وەک جۆرێک لە لێکنزیکبوونەوەی ستراتیژی و لێکنزیکبوونەوە لەسەر بنچینەی تێگەیشتن لە بەرژەوەندی گشتی نەبووە یانیش وەک دەڵێت ئەو لێکنزیکبوونەوەیەی هەبووە تەنانەت لەسەر بنچینەی تێگەیشتنی هاوبەشیش نەبووە لە هزری نەتەوەیی، دەشڵێت ڕەنگە دۆخێکی ناچاری لە پێش ڕاپەڕیندا کۆی کردبنەوە.
دکتۆر جەعفەر ئاماژەش بەوە دەکات دەبوایە ئەرکی ڕاپەڕین هەر تەنها لە گۆڕینی دەموچاوەکان و گۆڕینی ڕەگەزێک بە ڕەگەزێکی تر سنوردار نەکرایە چونکە ئەمە هیچ شتێک لە دۆخە گشتییەکە ناگۆڕێت ئەگەر کار لەسەر کرۆکی سیستەمەکەدا نەکرێت و دەشڵێت دەبوایە ڕاپەڕین نەوەستێت و بەردەوام بێت بۆ سڕینەوەی فەرهەنگی بەعس و هەروەهاش بۆ نەهێشتنی ستەمکاری بە زمانێکی تر وە بە بەرگێکی ترەوە.
بەڵێن ساڵح وتووێژی لەگەڵ دکتۆر جەعفەر عەلی پسپۆر و شیکەرەوەی سیاسی کردووە.
زانیاری زیاتر لە دەقی وتووێژەکەدایە:
|
<urn:uuid:5c7a5ea5-c1af-4f20-afce-25497930b83c>
|
CC-MAIN-2017-26
|
https://www.dengiamerika.com/a/3750533.html
|
2017-06-25T14:04:30Z
|
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2017-26/segments/1498128320532.88/warc/CC-MAIN-20170625134002-20170625154002-00175.warc.gz
|
ckb
| 0.940576 |
Arab
| 9 |
{"ckb_Arab_score": 0.9405761957168579, "sdh_Arab_score": 0.0537099689245224}
|
دکتۆر سه‌ردار قادر ، مامۆستای زانسته سیاسیه‌کان له زانکۆی سلێمانی ده‌ڵێت چاره‌سه‌ر نه‌کردنی قه‌یرانی سیاسی عێراق بۆ پێکهێنانی حکومه‌تی نوێی وڵاته‌که ، عێراق ده‌خاته به‌رده‌م چه‌ند شیانێکی تره‌وه، له‌وانه سه‌رله‌نوێ کردنه‌وه‌ی هه‌ڵبژاردن.
دکتۆر سه‌ردار ، له میانه‌ی گفت و گۆکه‌یدا له‌گه‌ڵ هاوکارمان به‌ڵێن ساڵح باسیش له‌وه ده‌کات که پێی وانییه مه‌سه‌له‌ی کاندیدکردنی دکتۆر عادل عه‌بدولمه‌هدی له‌لایه‌ن هاوپه‌یمانێتی نیشتیمانیه‌وه ببێته هۆکارێک بۆ ڕه‌وینه‌وه‌ی ئه‌م قه‌یرانه سیاسیه‌ی باڵی به‌سه‌ر وڵاته‌که‌دا کێشاوه.
ده‌توانن له ڕێی کلیککردنی ئه‌و فایله ده‌نگیه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ گوێبیستی ده‌قی گفت و گۆکه بن که ماوه‌که‌ی 6:29 خوله‌که.
|
<urn:uuid:0ba06c2e-8a5c-4556-8032-6ccf63fb1e87>
|
CC-MAIN-2017-26
|
https://www.dengiamerika.com/a/serdar-qadir-5sep10-102257089/960516.html
|
2017-06-27T21:01:30Z
|
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2017-26/segments/1498128321553.70/warc/CC-MAIN-20170627203405-20170627223405-00250.warc.gz
|
ckb
| 0.992969 |
Arab
| 8 |
{"ckb_Arab_score": 0.9929689168930054}
|
مشت و مڕی سیاسی له عێراقدا به‌رده‌وامه له‌سه‌ر ئه‌گه‌ر و نه‌گه‌ری درێژکردنه‌وه‌ی مانه‌وه‌ی هێزی سه‌ربازی ئه‌مریکا له عێراقدا، که ده‌بێت به‌پێی ڕێکه‌وتنی ستراتیژی نێوان هه‌ردوو وڵات ته‌واوی هێزه سه‌ربازیه‌کانی ئه‌مریکا تا کۆتایی ئه‌مساڵ له عێراق بکشێنه‌وه.
دکتۆر فواد مه‌عسوم، سه‌رۆکی فراکسیۆنی کوردستانی له په‌رله‌مانی عێراق ده‌ڵێت هه‌تا کاتی ئه‌م گفت وگۆیهش له‌ناو په‌رله‌ماندا قسه و باسێکی بابه‌تیانه له‌سه‌ر کشانه‌وه‌ی سه‌ربازه ئه‌مریکیه‌کان نه‌کراوه.
دکتۆر مه‌عسوم ده‌ڵێت، عێراق له‌مڕۆدا پێویستی به مانه‌وه‌ی هێزه سه‌ربازیه‌کانی ئه‌مه‌ریکایه و پێویسته له‌ناو په‌رله‌ماندا به ڕاشکاوانه باسی لێوه بکرێت له ڕوانگه‌ی پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانی وڵاته‌که‌وه نه‌ک موزایه‌ده کردنی سیاسیانه.
هاوکارمان به‌ڵێن ساڵح ، گفت و گۆی له‌گه‌ڵ دکتۆر فواد مه‌عسوم، سه‌رۆکی فراکسیۆنی کوردستانی له په‌رله‌مانی عێراقدا کردووه.
ده‌توانن له ڕێی کلیککردنی ئه‌و فایله ده‌نگیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ گوێبیستی ته‌واوی گفت و گۆکه بن که ماوه‌که‌ی 7:00 خوله‌که.
|
<urn:uuid:6ea10386-31ea-4584-9776-443654e31e8e>
|
CC-MAIN-2017-26
|
https://www.dengiamerika.com/a/dr-fuad-maasoum-may08-121468244/969312.html
|
2017-06-29T10:58:33Z
|
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2017-26/segments/1498128323908.87/warc/CC-MAIN-20170629103036-20170629123036-00410.warc.gz
|
ckb
| 0.987158 |
Arab
| 8 |
{"ckb_Arab_score": 0.9871582388877869, "sdh_Arab_score": 0.012015693821012974}
|
دکتۆرانی پاکسـتانی ده‌ڵێن به لانی که‌م 12 که‌س که سیانیان ئه‌فسه‌ری پـۆلیسن کوژراون به‌هۆی هێرشێـکی بۆمب ته‌قێنه‌ری خۆکوژ له باکوری ڕۆژئاوای پاکسـتان.
دکتۆران له نه‌خۆشـخانه‌ی سه‌ره‌کی شـارۆچکه‌ی دێرا ئیسماعیل خانی پاکسـتان گوتوویانه سێشه‌ممه بۆمب تهقێنهرێـک به دوو چه‌رخه‌ی په‌لاماری ئۆتۆمبیلێـکی پـۆلیسی دابوو.
دکتۆره‌کان ده‌ڵێن به لانی که‌م منداڵێـک له ناو کوژراوه‌کانه و 10 که‌سی دیکه‌ش برینداربوونه.
پـۆلیس ده‌ڵێت ئه‌فسه‌رێـکی باڵای خۆجێی له ناو ئه‌و ئۆتۆمبیله‌دا بوو که په‌لاماری درابووه سه‌ر.
ئاژانسی دهنگوباسی فه‌ره‌نسـا له زاری ده‌مڕاسـتێـکی تاڵیبانی پاکسـتان ده‌ڵێت کۆمه‌ڵه‌که به‌رپـرسـیارێـتی خۆی بۆ ئه‌م هێرشه ڕاگه‌یاندووه.
|
<urn:uuid:91ff4d16-99d1-4881-b2b0-62cf9673b9ec>
|
CC-MAIN-2017-26
|
https://www.dengiamerika.com/a/pakistan-blast-18may10-94124349/958166.html
|
2017-06-29T03:58:28Z
|
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2017-26/segments/1498128323864.76/warc/CC-MAIN-20170629033356-20170629053356-00302.warc.gz
|
ckb
| 0.998063 |
Arab
| 8 |
{"ckb_Arab_score": 0.9980634450912476}
|
لە نزیک بینای پۆستەی لە چوارگۆشەی ئەمنی لە شاری قامیشلۆ، مینێک لەژێر ئۆتۆمبیلێکدا تەقیەوە.
ئێوارەی ئەمڕۆ، لە کاتێکدا ئۆتۆمبیلێک بەسەر مینێکدا تێپەڕی، لە بەردەم بینای پۆستەی چوارگۆشەی ئەمنی شاری قامیشلۆ کە لەژێر کۆنترۆڵی هێزەکانی رژێمی ئه سه د دایە.
لە کاتی تەقینەوەکەدا کۆمەڵێک ئۆتۆمبیلی فریاکەوتن خۆیان گەیاندە شوێنی تەقینەوەکە، لە ئەنجامی تەقینەوەکەدا کەسێک گیانی لەدەست دا و کەسێکی دیکەش بریندار بوو.
بریندارەکە گوێزرایەەوە بۆ نەخۆشخانەی رازی قامیشلۆ، هاوکات چەندین خاڵی پشکنین لەلایەن هێزەکانی رژێمەوە لەو شوێنە دانران.
|
<urn:uuid:1bad4717-1dac-4f6d-8635-b4ec651592f3>
|
CC-MAIN-2017-26
|
http://kurdane.com/kurdish/article-457.html
|
2017-06-24T20:49:07Z
|
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2017-26/segments/1498128320338.89/warc/CC-MAIN-20170624203022-20170624223022-00552.warc.gz
|
ckb
| 0.98606 |
Arab
| 8 |
{"ckb_Arab_score": 0.9860604405403137}
|
جوگرافیای ڕەخنەگرانە
||ئەم وتارە بەستەری نییە بۆ وتارەکانی تری ویکیپیدیا. (نیسان ٢٠١٧)|
||ئەم وتارە لەوانەیە پێویستی بە خاوێن‌کردن ھەبێت تا بگات بە شێوازی ستانداردی نووسین.|
لە ناوەڕاستی سەدەی نۆزدە کە مارکس بانگی لە بێبەشان و سەرکوتکراوان و چەوسێنراوان کرد تا ھۆشیار بن و مژدەی لەناوچوونی چینە دەسەڵاتدارەکانی کۆمەڵگەی دا، تا ئەمڕۆ بەرھەمە فیکرییەکانی بەپێی بۆچوونی جیاواز بەشێوازی جۆراوجۆر شیکراونەتەوە. شوێنکەوتووانی بیرۆکەی فرانکفۆرتیش لەو کەسانە بوون کە بەشێوازێکی تایبەت قسەکانی مارکسیان ھەڵسەنگاند، ھەرچەند ھەندێکیان لەگەڵ چەمکە نەریتییەکانی مارکس ھاودەنگ نەبوون. بەپێی تێڕوانینی شوێنکەوتووانی بیرۆکەی فرانکفۆرت، تیۆری رەخنەگرانە دروستبوو بە مارکسیزمی رۆژئاوا یا نێئۆمارکسیزم ناودەبرێ. بیرمەدانی بیرۆکەی فرانکفۆرت، بەشێکی گرنگیان لە زانستە جۆراوجۆرە فەلسەفی – کۆمەڵایەتییەکان بنیات نا. رەخنە لە پۆزیتیویسم وەک تیۆری ناساندن و فەلسەفەی زانست رەخنە لە تەکنەلۆجیا، ھۆشیاری تەکنەلۆجیک، گرنگی دان بە لایەنی کەلتور، گرنگی دان بە تاک وەک ناوەندی ئەندێشە و کردار و کاریگەری لەسەر ئازادی تاک لە سیستم، ھەموویان لە میراتی بەجێماو لە ئەندامانی بەرەی یەکەمی بیرۆکەی فرانکفۆرتن.
یۆتۆپیا بەردەوام لە تیۆرە رادیکاڵە جوگرافیاییەکان بووە، لەڕاستیدا لەو شتانەی بەردەوام لە تیۆرە رادیکاڵەکان باسی لێ دەکرێت یۆتۆپیایە، کە ھۆکاری بیرکردنەوەی یۆتۆپیایی و بیرکردنەوە لە یۆتۆپیا ناڕەزایی لە بارودۆخی ئێستایە و بەردەوام باسی شارێکی گونجاو بۆ خۆشگوزەرانی زۆرتری دانیشتوان کراوە. جوگرافیای رەخنەگرانەش بەھۆی کاریگەری بیرۆکەی فرانکفۆرت، تیۆرییەکی رەخنەگرانە لەبارەی نالەباری ئێستا پێشکەش دەکات. بەھۆی باردوخێک وەک لەناوچوونی ژینگە، ھەژاری و نایەکسانی و.. ھتد. زۆربەی جوگرافیناسەکان و بەتایبەت جوگرافیناسە رادیکاڵەکان بەھەستکردن بە بەرپرسیارێتی لە بواری جوگرافیای رەخنەگرانە دەستیان داوەتە ھەوڵێکی بێ‌وچان و بەربڵاو تا لێکۆڵینەوە جوگرافیەکان نەک بەپێی جوگرافیای تەکنۆکراتێ، بەڵکو لەسەر بنەمای تیۆری رەخنەگرانە داڕێژن. لەبەر ئەوەی جوگرافیای تەکنۆکراتێک پێمان دەڵێ شوێنی دامەزراندی نەخۆشخانە و فریاکەوتنەکان لەکام بەشەی شاربێت، تا خەڵک بەئاسانی دەستیان پێی بگات، بەڵام لە بەرامبەردا جوگرافیای رەخنەگرانە باس لەوە دەکات کە بە گشتی جۆرە بارودۆخێک و ھۆکارێکی کۆمەڵایەتی و ئابووری دەبێتە ھۆی ئەوەی کە مرۆڤ تەندروستی خۆی لە دەست بدات و تووشی نەخۆشی بێت و لەم ڕووەوە دژی تیۆرییە پۆزیتیویستەکان (ئەزموونگەرییەکان) دەوەستێتەوە. بە واتایەک لە بیرۆکەی رەخنەگرانەدا لە جێی بایەخدانی تەنیا بە بابەتە فیزیکاڵا و ئۆپژێکتیویەکان بە کەڵک وەرگرتن لە شێوازە ئامارییەکان بۆ چارەسەی کێشەکان، ھەوڵ دەدات بە شیکردنەوەی بناغەیی کێشەی شارەکان، ھەست بە گیروگرفتەکان بکات و شێوازی ئاماری و چۆنییەتیش ھاوکات بۆ باشترکردنی ژیانی مرۆڤ بەکاربێنێت، بەم پێیە بەھۆی ھاتنە ناوەی ئەم روانگەیە بۆ ناو جوگرافیا، ھاتووەتە ناو پلاندانانی شاریش ھەوڵدەدات تا فەزا و شوێنی مرۆیی و نوێ و دوور لە کێشەکانی جیھانی مۆدێرن و پیشەسازی بنیات بنێ، لە ڕاستیدا تیۆری رەخنەگرانە لە پلاندانانی شاردا وەک شیکردنەوەیەکی بەھادار (نۆرماتیڤ) دەردەخات و لەگەڵ ناوەڕۆکی پلاندانان رووبەڕووە. لە ھەڵسەنگاندنی ئۆبژێکتیڤ و دوورلە بایەخی بۆچوونی پۆزیتیویسم، دووری دەکات و بە ھۆشیاری بە شوێن رێگای تێپەڕین لە بارودۆخی ئێستا و نەھێشتنییەتی. بەواتایەک باشترکردن و گۆڕینی بارودۆخی ئێستا لە ئامانجەکانی جوگرافیای رەخنەگرانەیە. لە بەر ئەوەی بارودۆخی ئێستا بە باش نازانن. بەم شێوە بیرۆکەی رەخنەگرانە وەک بیرۆکەیەکی یەکسانیخواز دەناسرێت. ئەم رێبازە بە ناسینی بەرژەوەندە گشتییەکان لە کۆمەڵگادا، دەسەڵاتی زیاتر بەو بەشە لە کۆمەڵگا دەدات کە بێبەشن یا بێبەش کراون.
|
<urn:uuid:ca57b721-dd41-4ece-b84d-5856427e2e97>
|
CC-MAIN-2017-26
|
https://ckb.wikipedia.org/wiki/%D8%AC%D9%88%DA%AF%D8%B1%D8%A7%D9%81%DB%8C%D8%A7%DB%8C_%DA%95%DB%95%D8%AE%D9%86%DB%95%DA%AF%D8%B1%D8%A7%D9%86%DB%95
|
2017-06-27T07:09:57Z
|
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2017-26/segments/1498128321025.86/warc/CC-MAIN-20170627064714-20170627084714-00072.warc.gz
|
ckb
| 0.973527 |
Arab
| 18 |
{"ckb_Arab_score": 0.9735272526741028, "sdh_Arab_score": 0.023068442940711975}
|
چالاکوانانی سوریا ده‌ڵێن فڕۆکه جه‌نگیـیه‌کانی حکومه‌تی سوریا و هه‌روه‌ها تۆپـخانهکهی ئه‌مڕۆ سشێهممه بۆردومانی چه‌ند ناوچه‌یه‌کی دیمه‌شق و ده‌وروبه‌ریان کردووه. هاوکات سه‌رهه‌ڵـداوانیش له شـاری حه‌له‌بی باکوری وڵاته‌که ده‌سـتیان به هێرشێـک کردووه به مه‌به‌سـتی ئازادکردنی سه‌دان زیندانیکراوی سیاسی له به‌ندیخانه‌ی ناوه‌ندی شـاره‌که‌دا.
شـاری دیمه‌شق که بۆ ماوه‌یه‌کی درێژبوو له شه‌ڕوپـێـکدادانی قورسی وڵاته‌که بهدوربوو، وا له‌وه‌دایه بـبێته گۆڕه‌پانێـکی سه‌ره‌کی شه‌ڕه‌که و سه‌رهه‌ڵـداوان هه‌وڵ ده‌ده‌ن ورده ورده به‌ره‌و ناوجه‌رگه‌ی پایته‌خت بڕۆن که له‌وێ باشترین هێزه‌کانی ئه‌سه‌د جێـگیربوون.
کۆمه‌ڵه‌ی چاودێری مافه‌کانی مرۆڤی سوریا لای خۆیه‌وه ده‌ڵێت ئه‌مڕۆ هێزه‌کانی حکومه‌ت ناوچه‌کانی قابون و به‌رزه و جۆبه‌ری باکوری پایته‌ختیان تۆپـباران کردووه و به فڕۆکه‌ش له ناوچه‌ی ملێحهیان داوه.
گوتیشی حکومه‌ت تۆپـبارانی قورسی سهرههڵداوانیشی کردووه له ناوچه‌کانی پارێزگای حومسی ناوه‌ندی وڵاته‌که و هه‌روه‌ها شه‌ڕی توند له ده‌روبه‌ری شـاری ده‌رعا له باشور و دێر ئه‌زور له ڕۆژهه‌ڵات ڕوویانداوه.
ته‌له‌فیزیۆنی حکومه‌تی سوریاش ڕایگه‌یاند، چه‌کدارانی دژه حکومه‌ت گولـله خومپارهیهکیان گرتووه‌ته ناوچه‌ی موقهلهبیهی دیمه‌شق و له ئاکامدا 4 که‌س کوژراون که دووانیان منداڵن. گوتیشی هێزه‌کانی حکومه‌ت له سه‌رانسه‌ری وڵاته‌که ژماره‌یه‌کی زۆریان له‌و چه‌کدارانه کوشـتووه.
|
<urn:uuid:c95b94e5-6ae8-4de2-821f-34464618eec3>
|
CC-MAIN-2017-26
|
https://www.dengiamerika.com/a/1633350.html
|
2017-06-26T15:51:02Z
|
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2017-26/segments/1498128320823.40/warc/CC-MAIN-20170626152050-20170626172050-00652.warc.gz
|
ckb
| 0.994873 |
Arab
| 13 |
{"ckb_Arab_score": 0.9948733448982239}
|
سالار کەرکوکی
کۆبانی و هه‌ستی نه‌ته‌وه‌یی . ... سالارکه‌رکوکی
كۆبانێ هەستی نەتەوەپەرستی كوردی زیندووكردەوە.
چونکه ئه‌وه بۆیه‌که‌م جاره مناره‌ی مزگه‌وته‌کان، مانشێته‌کان، سایته‌کان، نوسه‌ران، خوێنه‌ران، شه‌قام، شار، گه‌ڕه‌ک، کۆڵان، ڕۆژنامه و گۆڤاره‌کان، خۆر‌ت و زارۆک، هه‌مو حزبه‌کان بێنه سه‌ر ڕێی ڕاست و دروست که‌مێک به خۆیاندا بچنه‌وه واز له به‌رژه‌وه‌ندی حیزب و تاکه که‌سی بێنن .
كە بە مەبەستی بەرەنگاریكردن لە كۆبانێ زیاترله٤۰ ملیۆن كوردی ناوچەكە یەكیان گرتووە، هەروەها رێككەوتننامەی دهۆك كرا كە لە رۆژی چوارشەممە ۲۲/۱۰/۲۰۱٤ بە سەرپەرشتی مەسعود بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان راگەیێندرا، كە توركیا لەم رێككەوتنەی كورد لە رۆژئاوای كوردستان نیگەرانە، و هه‌وڵده‌دات شکست به‌و ڕێککه‌وتنه بێنێ .
كۆبانێ بۆ میڵەتێك كە تاوەكو ئێستا خاوەنی دەوڵەت نییە بووەتە رووگەی بانگێكی نەتەوەیی، هەروەها بۆردومانكردنی بنكەكانی داعش لەلایەن هێزە ئاسمانییەكانی هاوپەیمانان بە پێشڕەوی ئەمریكا بووەتە دەرفەتێك بۆئێمه ی كورد بۆ ئەوەی هەست بە گرنگی خۆمان بكین بەوەی كە هاوپەیمانێكی گرنگ بۆ رۆژئاواوباشور پێک بهێنین چیتر سیاسەتی رابردوو قەبوڵ نه كه ین، پێویسته کورد پەیوەندی نوێ دروست بكات، وه دانیشتنی ساڵح موسلیم لە پاڵ مەسعود بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستانەوە ئومێدبەخش بوو، ئومێدەكە لەوەدابوو كە سەركردەكانی كورد هێزی دژایەتیكردنی یەكتریان وەلاناوە و بەیەكەوە هاوپەیمانێتییان پێكهێناوە، له هه‌موی گرینگ تر چونی پێشمه‌رگه بۆ کۆبانێ و ئه و پێشوازیه گه‌رمه‌ی له لایه‌ن
کوردانی باکوره‌وه له پێشمه‌رگه کرا دڵی چه‌ند ساڵه‌ی نستویی کورد ڕابو، وه له لایه‌ن تورکه‌کانه‌وه بهسهرسامهوه سه‌یر ده‌کرا وه بوه به‌سه‌ر مانشێتی ڕۆژنامه‌ی ڕۆژئاوایه‌کان،
زۆر به‌گرینگ و بایه‌خه‌وه باسیان لێوه ده‌کرێ، له‌هه‌موی گرینگ تر شکاندن و به‌زاندنی ئه‌و سنوره ده‌ست کرده‌ی که‌پێی ده‌وگوترێ سایکس بیکۆ، من ئومێده‌که‌م یان پێشبینی ده‌که‌م له ئاینده‌ێکی دوور یانزیکدا هێزی کورد له لایه‌ن UN نه‌وه کڵاوی شینیان له‌سه‌ر بکرێ بۆ ئاشتی پارێزی و نێوانگیری ئه‌و وڵاتانه‌ی که کێشه له نوانیانداههیه
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
کورده باشه‌کان و خراپه‌کان . .. سالارکه‌رکوکی .
له دوای ڕاپه‌ڕینی به‌هاری ۱۹۹۱ کۆچ ڕهوهکهمان بۆ ئێران و تورکیا، ولایه‌ته یه‌ک گرتوه‌کانی ئه‌مه‌ریکا ئۆروپا پڕیاریاندا که هێڵی ۳٦ دهژهفڕینی فڕۆکه جه‌نگییه‌کانی ڕژێمی ئه‌وسای به‌غداو پاراستنی هه‌رێمی کوردستان وه خۆی له‌ناو ئه‌و هێڵدا ده‌بینییه‌وه، وه له‌دوای دامه‌زراندنی په‌ڕله مانی کوردستان له ساڵی ۱۹۹۲ پێکهێنانی حوکومه‌تی ففتی به ففتی له نێوان پارتی و یه‌کێتی زۆری پێنه‌چو شه‌ڕی به‌دناوی بڕاکوژی لێکه‌وته‌وه ئاکامی پهڕلهمانهکهمان و حوکومه‌ته‌که‌مان بو به دوو قه‌ڵا یه‌کیان زه‌رد یه‌کیان سه‌وز، بۆچهندساڵێک هه‌وڵدان بۆڕوخانی یه‌کترو له‌ناوبردنی یه‌کتر بو به دوو ده‌ڤه‌ر زه‌ردو سه‌وز بۆماوه‌یه‌ک بههه مان شێوه به‌رده‌وامبو دواتر بو به دوو ئیداره به‌هه‌زاران پێشمه‌رگه‌ی قاره‌مان له و دووململانێیهی ئه‌و دوو لایه‌نه بونه‌قوربانی ئاکامه‌که‌شی تا ئه‌مڕۆش کوشنده‌یه
ئه‌مانه‌و به‌هه‌زاران کاری ناشرین و دابه‌شکردنی سهروهتو سامانی نیشتیمان و به‌حزبی کردنی هه‌مو داموده‌زگاکانی حوکومه‌ت و په‌ڕله‌مان و پێشمه‌رگه و هه م‌و جومگه‌کانی کۆمهڵگاوهیتر
ئه‌مانه‌و زۆر زۆری تر که‌چی هێشتادهڵێن کورده باشهکانو کورده خراپه‌کان ئێمه‌ی باشور باشین
و ڕژئاوا و باکور خراپن، ئێمه له باش‌و ئێرانمان هێنا بۆخراپ کردنی باشور وه بۆ هه‌مان کار تورکیا، له دوای گرژیه‌کانی پارتی له‌گه‌ڵ تورکیا، تورکیا هێزی هێنایه نزیک زاخۆ
و هک له‌بیرمه فه‌رمانده‌ی ئه‌وکاتی سوپای پیاده‌ی ئه‌مه‌ریکا له عێراق گوتی گه‌ر تورکیا بیه‌وێ له شکر کێشی بۆکوردستان بکات ده‌بێ به‌سه‌ر لاشه‌ی سه‌ربازانی ئه‌مه‌ریکادا بڕوات وه
ئێستاشی پێوه که‌چی ههرناهێڵن ناوچه‌ی کورده باشه‌کان خراپ بێ‌و تێک بچێ ده‌مان پارێزن،
وه‌له دوای ۲۰۰۳ خۆمان ڕێک خست یان باشتر وایه بڵێن ڕێکمانیان خست بۆ عێراقی نوێ
که‌چی له وێش هه‌مان ململانێی ناو کوردستان له‌وێ دوباره ده‌بوه‌وه بگره تائێستاش به‌رده‌وامه
وه له وێ من بزانم چی باشبو ئه‌مه‌ریکێکان بۆمانیان کرد تاده‌گاته ۱۷% ی بودجه
ئه‌مه هه‌موی له به‌رئه‌وه‌ی ئێمه له باشور کوردیی باشین ؟؟؟ لێره‌وه پرسار ده‌ست پێده‌کات من
ده‌مه‌وێ وه‌ڵام بۆ خوێنه‌ر به‌جێبێڵم، که‌چی له ڕژئاوا ئه‌وان به‌ده‌ست و بازووی خۆیان ناوچه‌ێکی ئارامیان هه‌یه که ڕۆژئاوای کوردستانه وه دواتر بو به سێ کانتۆنی ئه‌کتیڤ
وه زۆر جاریش ده‌ڵێن هیئهوان شۆرشنییهو سهفقهێکی سیاسییه له گه‌ڵ ئه‌سه‌د بۆفشار خستنه سه‌ر تورکیا وه چۆن به‌هه‌مان شێوه تورکیا بۆ سه‌ر ئه‌سه‌د،
به‌هه‌ر حاڵ ئه‌وانه‌ی ئێمه له‌باشور کردوومانه دژبه‌یه‌ک تر یا بۆ شکستی یه‌کتر ئه‌وان لهڕژئاوا نه‌یان کردوه، ئێمه‌ی کوردهباشهکان له باشور له‌دوای په‌لاماردانه‌که‌ی دراوسێ خراپه‌که‌مان داعش و شکستهێنانی پێشمه‌رگه له ۲٤ کاژمێردا نزیک هه‌ولێر بونه‌وه دنیا هه‌ستایه سه‌رپێ بۆ یارمه تیدانی هه‌رێمی کورده باشه‌کان که‌چی کورده خراپه‌کان ئه‌وانه‌ی له‌سه‌ره‌وه باسمان کردن هیچیان نه‌کردوه نه دووبه‌ره‌کی نه دوودهڤهری نه دوو ئیداره‌یی نهکوڕخۆیان خۆبه خۆ به‌کوشتداوه که‌چی ئه‌وان هیچ یارمه‌تییه‌کیان نادهنێو سنوربهسهریاندا داده‌خرێ یارمه‌تی داعش ده‌درێ بۆ قڕکردنیان، نزیکه‌ی یه‌ک مانگه خۆڕاگریدهکهن له کۆبانی بهبێیارمهتی ههمودونیان ته‌ماشاده‌که‌ن، بگره هه‌رێمه‌که‌ی خۆشمان بێبهشنهبوه گهربهههڵدا نه‌چوبێتم قارهمنییهتی ڕۆژئاوا ی کوردستان واده‌کا که کۆمه‌ڵگای نیوده‌وڵه‌تی مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵدابکه‌ن یارمه‌تیان به‌ده‌ن،
ئه‌وانیش وه‌ک باشوری کوردستان سه‌یریان بکه‌ن به کوردهباشهکان ناوزه‌نگ بکرێن .
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
جه‌نگی عومه‌ر و عه‌لی ... سالار که‌رکوکی
ئه‌م جه‌نگه‌ی ئێستا له‌ناوچه‌که ڕوده‌دا له سوریا، لبنان ، وهبهتاییبهتی ( عێراق)
شه‌ڕی نه‌وه‌کانی عومه‌ر و عه‌لی ییه له پێش سه‌دان ساڵ له شێوه‌ی ئه‌مشه‌ڕه ڕویداوه ،
وه تا چهندههاساڵی تریش ده‌خایه‌نێ ، گه‌ر سونه ده‌ساڵات بگرنهدهستههوڵدهدهن شیعه‌کان قڕ بکه‌ن وه شیعه‌کانیش به‌هه‌مان شێوه سونه‌کان ،بۆنمونه ( سه‌دام ) به‌هه‌مو هێزیهکییهوه شه
ڕی ئێرانیده کرد به‌بیانوی جۆراو جۆر به‌ڵام له‌ڕاستی له‌به‌ر ئه‌وه‌بو ئێرانپشتگیری شیعه‌کانی عێراقی ده‌کرد، وهلهبهرانبهردا حوکومه‌تی عێراق، بهههموتوانایهکیوه سه‌رکوتی به‌ره‌یی عه‌لی له عێراق ده‌کرد بۆنمونه تیرۆر کردنی( سادق سدر کوڕه‌که‌ی ) وه به‌هه‌زاران زیندانی سیاسی و کۆمه‌ڵ کوژی.وه لهدوایئازاد کردنی عێراق له ۲۰۰۳ له‌لایه ئه‌مه‌ریکا و هاوپه‌یمانانی باری سیاسی له‌وڵات گۆڕا ده‌سه‌ڵات له‌ده‌ستی نه‌وه‌ی عومه‌ر ده‌رچو چوه ده‌ستی نه‌وه عه‌لی،له‌به‌ر قوڵبونی ناکۆکی نێوانیان که مێژهکهی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ سه‌دان ساڵ گۆمیخوێن ڕه‌شتنی نێوانیان ،
شیعه‌کان نه‌یانتوانی له‌سونه‌کان ببورن ، هه‌رله‌دوای ده‌سه‌ڵات گرتنه ده‌ستله لایه‌ن به‌ره‌ی عه‌لی که‌وتنه قڕکردنی نه‌وه‌کانی عومه‌ر له‌درێژایی ئهمچهندساڵهدا ،سەدان مامۆستای زانكۆ، سەدان پزیشكی بە ئەزموون، سەدان ئەندازیاریخاوەن توانا، تەنها لەسەر ئەوەی هەڵگری یەكێك لەم ناوانە بوون (عەلی و عومەر)،بە دڕندانەترین شێوە كوژراون، وه ده‌کوژرێن به‌رده‌وامی ده‌بێ.
هه‌رچه‌نده کورد بێبه‌ری نییه له‌م دوو به‌ره‌بابه به مه‌زهه‌ب بهڵامسوپاس بۆ سورشت که به‌نه‌ته‌وه ئێمه کوردین ، گرینگ ئه‌وه‌یه ئێمه تێوهنهگلێیین له جه‌نگی نێوان ئه‌و دوو به‌ره‌بابه .
هیچ پاساو و بیانوویەك نییە لەگەڵ هیچ كامیان بچینە جەنگەوە
دەبێت كورد حەكیمانە مامەڵە لەگەڵ ئەم دۆخەدا بكات و نەكەوێتە ژێر هەیمەنەیهیچ لایەكیانەوە.بێگومان توركیا‌و ئێرانیش هەریەكە بە ئاراستەیەك پاڵمان دەنێن بۆناوو كوورەی ئاگرەكە.بەڵام دەبێت نەچینە شەڕی هیچ لایەكیانەوە.
دەبێت نەهێڵین شەڕی ئەوان ئێمە بگرێتەوە، هیچ بیانوویەك نییە لەگەڵ هیچكامیان بچینە جەنگەوە.هیچ پاساوێك نیە شەڕی كەسیان بكەین، ئەوەی گرنگە بۆ ئێمەئەوەیە ماڵی خۆمان بپارێزین، هەموو خاكی كوردستان بخەینەوە ژێر دەسەڵاتی خۆمان ولە ماڵەكەی خۆماندا ئامادەی بەرگری بین.ئێمه‌ی کورد ده‌بێ زۆرههستیارانهمامهڵه له‌گه‌ڵ ئه پرۆسه‌یه‌دا بکه‌ین نه‌بینه دارده‌ستی هیچ لایه‌کیان ، له‌ژێر هه‌رناوێک ههردورشمێک بۆ بوونبه ته‌ره‌ف.گه‌ر ئێمه دراوسێ نوێیهکهمانداعش تیرۆرستبن یان نادیموکراتیبن ، چ وڵاتێکیدراوسێمان دیموکراتین ، ایران ،عێراق ، سوریا ، جیا وازیهکی زۆریاننیه له داعش له ڕونگه‌ی
مافی مرۆڤ و که‌مه نه‌ته‌وه‌کانی تر ئهمهڕاستییهکی تاڵه ده‌بێ لهگهڵیبژین ، وه ده‌بێ زۆر وه‌رد بینانه و دوور بینانه له گه‌ڵی ههڵسو کهوتبکهیین .كورد نابێت بجنگێ لەو شەڕەی كە زۆر درێژە دەكێشێت و هیچ لایەكیان ناتواننڕکابهرهکهی له‌ناو ببات.پێشنیار ده‌که‌م هیچ لایه‌ک به‌بیانوی شه‌ڕی دژی تیرۆرئهو شهڕهنهکات چونکه پێده‌چێت ئه‌وه شۆرشی سونهکانبێت له ژێر ئاڵای داعشدا،وه‌یا له دوا ڕۆژدا یان لهئایندیێکی دووردا گرۆپیکی شیعه یان ته‌وای شیعهکانلهدژی سونه‌کان چه‌ک هه‌ڵگرن یان شۆرش بکه‌ن ، ئێمه‌ی کورد شه‌ڕیان بکه‌یین ،بۆیه وا باشترهر ئه‌م شه‌ڕه بۆ خاوهنهکنیان به‌جێ بهێڵین.
پارتی هه‌ره‌سیهێنا...سالارکه‌رکوکی
پارتی له شه‌ڕی دژه داعش دۆڕاندی ، پاشه کشه ، اینسیحاب ، تاکتیک،له‌ژێرهه‌ر ناوێکبێت ده‌کرێ له‌چه‌ند ڕهبییهک، له‌ناو چهێکی بچوک ، له چهندکێلۆمهترێک، پێیی بگوترێ ، به ڵام نه‌ک ده‌ڤه‌رێک کهپانتاییهکهی دهجاربهقهد وڵاتی به‌حرێنه ، دنیشتوانهکهی زیاتر له نیو ملوێن هاونیشتیمانی، کوردیڕهسهنی ئیزیدین ههرلهمێژهوه ئێزیدیهکاندوودڵبون له‌وه‌ی که‌خۆیان بهکوردپێناسهبکهن یان عه‌ره‌ب ، یا نه‌ته‌وه‌ی ئیزیدی ، له به‌رئه‌وه‌ی زیاتر له ( ۷۲ ) فه‌رمانی قڕکردنیان دراوه ، چ به‌ناوی کورد و چ به‌ناوی دینی ئیزیدیاتی، وه‌ئێستا مافی خۆیانه توشی ئه‌و دڵه ڕاوکێییه بونه‌ته‌وه ، چونکه ئهوهتالهدهڤهرهکهیان هه‌رچی هێزی پارتی دیموکراتی کوردستان هه‌بو تێک شکان وههرهسیان هێنا ، به بێئه‌وه‌ی خه‌ڵکی شه‌نگال و ناوچه‌که ئاگادار بکه‌نه‌وه ،وه‌یا ده‌بو چه‌ند کاژێ شه‌ڕی داعشیان بکردبا تا ئه‌و هاونیشتیمانیانهنهدهکوتنه به‌رده‌ستی
خوێن مژان ، زۆرجار گوێبیست ده‌بین لهسهرکردهکانمان ده‌ڵێن ئیزیدی کوردیڕهسهنن ، دڵی کوردن ، فڵان گوتی ، فڵان گوتی ، کوانی کردار چتان بۆکردون ؟ته‌نانه‌ت له ماڵبه‌تی خۆیان
وه‌ک پارویه‌کی خۆش قوت له‌سه‌ر سفرهێکیی ڕازاوه بۆ چهتهکانتان جێهێشتن .
پێم وایه پارتی خه‌ڵکێکی زۆری له شه‌نگال و ده‌ورووبه‌ری له‌ده‌ستدا ، وهجارێکیتر مه‌تمانه‌یان
پێیان نه‌ماوه ، له لایه‌کی تره‌وه گهرناتوانن به‌رگری له و دهڤهرهبکهن باشتروایه به‌ده‌نگ داوای
ی پ گ و پ ک ک ، بچن بۆ پێکهێنانێ هێزێکی هاوبه‌شی نیشتیمانیتا به‌رگری له‌ته‌وای خاک و خه‌ڵکی کوردستان بکه‌ن چ له باش‌و، باکور ،ڕۆژهه‌ڵات ، ڕۆژئاوا.
له لایکیترهوه ده‌ڵێن سیاسه‌ته بۆ خۆپڕچه‌ککردن و به‌ده‌سهێنانی گوتاریسیاسی دیپلۆماتی نیوده‌وڵه‌تی گهرلهژێرههرپاساوێک بێت نابێ و ناکرێ دهڤهرێکیواگهوره لهخاکهکهت دابڕی و
زیاتر له‌سه‌دان هه‌زار هاونیشتیمانی بخه‌یته ژێرمهترسیهوه، بۆبه‌ده‌ستهێنانی ده‌ست کهوتیوا.
هاتنی داعش داگیرکردنی به‌شێک له‌خاکی کوردستان سوده‌كانی بۆ كورد ئه‌وه‌یه‌که ده‌رس وه‌ربگرێت، فێربێت بچێته ناو ئاسایشی ئیقلیمی و جیهانییه‌وه، ئاسایشیووزهو گه‌مه‌كانی خۆرئاوا گه‌نگه‌شه بكات هه‌له‌کان بقۆزێته‌وه،ژێرخانیئابوریی و سه‌ربازیی خۆی بینابكات، بینای قه‌ومی له ژێرخانی ئابوریی وسه‌ربازییه‌وه ده‌ست پێ بکا.بۆئه‌وه‌ی گه‌ر له‌پڕ ئه‌زمه‌ی وه‌ها ڕووی تێكرد به ۳مانگ مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ر دوانهخاو، پێشمه‌رگه‌ش بهكڵاشینكۆفێکی ژهنگنهوهو۱۰فیشهكهوه نه‌نێرێته به‌ره‌کانی جه نگ .نه ك به پاره‌ی خۆی چه‌كی بكڕێ.هێزه‌كه‌ی مه‌شق پێ بكا.
كورد به قه‌باره‌ی خۆی قسه‌بكا، له‌سنوری عه‌قڵییه‌ت و سنوری جوگرافی وتوانای ئابوریی و مه‌یدانی له‌ناوچه‌كه ده‌رنه‌چێت، هه‌رله‌خۆیه‌وه بهرپرسێكیدیبلۆماسی خۆی نهێنێته سه‌رشاشه هه‌ڕه‌شه له‌ئه‌مریكا بكات، به‌بچوک ناویبنێت.هه‌رپارتێک یا حزبێک له‌هه‌ر مهحوهرێک شکست بێنێ به‌گومان شکستی کوردستانه،بۆئه‌و مه‌به‌سته هه‌رچی ڕوییدا ڕوییدا ئێستا یه‌ک ڕیزی هێزی پێشمهرگهیکوردستانیهک گوتار و پاڵپشتی میدیاکان و خه‌لک پێویسته .
گرێکوێره‌کانی مامسایکس و کاک بیکۆ .. سالار که‌رکوکی .
كە سه‌رنجێک له جەنگی سووریا و ئاڵۆزییەكانیناو عێراق و نائارامییەكانی لوبنان فه‌له‌ستین و اسرائیل دەده یت وای بۆی دەچیتسنوورە دەستكردە كانی رۆژهەڵاتی عەرەبی كە لەلایەن بەریتانیا و فەڕەنساوە لەسەرپاشماوەكانی دەوڵەتی عوسمانی لە بیستەكانی سەدەی رابردوو كێشه یانناوه ته وه،واده‌بینم ئه‌و کرێکوێرهیه به‌ره‌و کرانه‌وه ده‌چێت به‌بێ چاره سه‌ر .بەڵامسەرەڕای ئەوەی وا نابینم هیچ یەك لەو سێ دەوڵەتە (عێراق-سووریا-لوبنان) بتوانن بەوزووانەدا كۆنتڕۆڵێكی ته‌واوی ناوخۆی وڵاتەكانیان بكەن، هەمانكات پێم وانییە ئەوسنوورە نێودەوڵەتییانەش به م زوانه گۆڕانكارییان بەسەردابێت.سەبارەت بە داهاتوویئەو وڵاتانە،وه ک نیمچە دەوڵەتیان لێ دەبێتەوە، واتە لەلایەن كۆمەڵگەینێودەوڵەتییەوە وەك دەوڵەتی شەرعی دەناسرێن، بەڵام لە واقیعدا ئەو سیفەتانەیاننابێت كە دەوڵەتێكی خاوەن سەروەری ئابوری و سیاسی بن، وە كۆنترۆڵی سنووریناوچەكانیان بکه ن بۆنمونه وه‌ک هه‌رێمه‌که‌ی خۆمان هه‌رێمی کوردستان وهفهلهستین له ڕه‌فه‌ح وه‌ک دوڵه‌ت پێشوازیان لێده‌کرێت ، له‌هه‌مان کاتدا ڕێگریله بونی ده‌وڵه‌تیان ده‌که‌ن .به‌ڵام ئه‌مه به‌بۆچونی من ئه‌وه ناگه‌یێنێ بۆهه‌تا هه‌تا ئهوسنورانه وابمێنێنهوه چونکه به‌خواستی گه‌لانی ناوچهکهنهبوه به‌ڵام ، سنوورەكانی رۆژهەڵاتی عەرەبی دواهەمین شت دەبن كە ده‌ستکاریده‌کرێن یان دەگۆڕێن.زۆڕێک له‌وڵاته زلهێزه‌کان و نه‌ته‌وه‌یه‌ک گرتوه‌کان وایانپێ باشه ئه‌و سنوورانهوهک خۆیان بمینێنه‌وه .یەكەم: گومان لەسەر تەمەندرێژییسنووری ئیسرائیل و ئەردەن نییە.ئەگەر دەوڵەتی فەڵەستین دروستببوایە، ئەوەگۆڕانكارییەكی بەرچاو لە نەخشەی ئەو دووانەدا درووست دەبوو.كەچی درووستبوونیدەوڵەتی فەڵەستین ئەوەندەی لە ۱۹۹۹ دا لە واقیعەوە نزیك بوو، ئێستا بەو جۆرە نییە ! له‌به‌ر به‌ره‌ژه‌وه‌ندی اسرائیل تورکیا وڵاته زلهێزه‌کان نه یان ده‌وێ ده‌ستکاریئه‌و سنووره گرێکوێرهرهی سایکس - بیکۆ بکه‌ن بویه فهلهستیننیهکان له‌وڕاستیه دوور که‌وتنه‌وه .دووەم: هەڵوەشاندنی عێراق بابەتێكی نوێ نییە، بەڵكوسەرەتاكانی دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی ۱۹۹۱ و دروستكردنی هێڵی ۳٦له عێراق.بوونی حكومەتیهەرێمی كوردستان لە دەستووری عێراقی دوای سەددامدا چەسپێندرا.بیست ساڵە حكومەتیهەرێمی كوردستان زۆربەی جیاكەرەوەكانی دەوڵەتێكی سەربەخۆی هەیە، كەچی سنووری عێراقهەر بە نەگۆڕی ماوەتەوە.ئه‌ویش به‌هه‌مان شێوه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆبهرژهوهندێکانی خۆر ئاوا له‌گه‌ڵ تورکیا ، ئێران و وڵاتانی تری ناوچه‌که.حاڵەتی حكومەتی هەرێم كە لە واقیعدا سەربەخۆیە بەڵام كۆمەڵی نێودەوڵەتی دانی پێدانانێت، بەهێزترین بەڵگەیە بۆ ئەوەی بیرۆكەی "كۆتایی سایكس-بیكۆ" لاوازە.چونکهگهر هاتو سنوره ده‌ستکرده نهخوازراوهکهی رۆژهەڵاتی عەرەبی ده‌سکاری بکرێبێگومان فهلهسینیهکان بێبه‌ش نابن وه پشکیان ده‌بێ سه‌ڕای کورد لهههرچوارپارچهکهی کوردستان ، وه سونه‌کانیش بێگومان بیر له‌بژارده‌ی خۆیانده‌که‌نه‌وه .هەروەها حكومەتی لوبنان لە ۱۹۷۵ ەوە نەیتوانیوە كۆنتڕۆڵی تەواویخاكەكەی بكات، كەچی تاكە دەوڵەتێكیش نەبووە دان بە سەروەری و سەربەخۆیی نیمچەندەوڵەتەكانی ناوخۆی وڵاتەكەدا بنێت.بۆنمونه حكومەتی هەرێمی كوردستان بەشێوەیەكیكارا حوكمی رووبەرێكی بەرچاوی عێراق دەكات، كەچی نە تاكە دەوڵەتێك دانی بەسەربەخۆیی ئەو حكومەتەدا ناوە، نە تاكە دەوڵەتێكیش گومانی لەسەر سەروەری حكومەتیناوەند لە بەغدا بۆ درووستبووە.دوای شەڕی ناوخۆی سووریاش دابەشبوونی ناوخۆییدەبێتە ئەمری واقیع، بەڵام هیچ كام لەو دەوڵەتۆچكانەی ناو سووریا وەكو دەوڵەتیسەربەخۆ ناناسرێن، ئێستا وه ک واقیع که‌له‌به‌ر چاوه خۆرئاوای کوردستان توانیوێتینیمچه خۆبهڕێوهبهرێک بۆخۆیان دروست بکه‌ن ..بیانییە زلهێزه‌کان ئەو سنوورانەیناوچەكەیان كێشاوە، ئەوان نە خواستی گۆڕینی ئەو سنوورانەیان هەیە نە دان بە هەرگۆڕانكارییەكی ئەو سنوورەش دا دەنێن لە ئێستادا.ئەوەتا ئەمریكا نزیكەی چارەگەسەدەیەكە حكومەتی هەرێمی كوردستان دەپارێزێت، كەچی هەرگیز كوردی هان نەداوە لەعێراق جیاببنەوە و سەربەخۆیی رابگەیەنن وه بێجگه له‌وه پاڵپشتی ههناردهیپیترۆڵی کوردستان ناکات وه بگره دژی سه‌ربه‌خۆیی ئابوری و سیاسی ههرێمیکوردستانن .هەرگیز هیچ سەركردەیەكی چینی و ئەوروپی داوای كۆنگرەیەكیان نەكردووە بەمەبەستی بیركردنەوە لە گۆڕینی ئەو سنوورانە.گرێکۆرهکانی مام سایکس و کاک بیکۆ: سالار که‌رکوکی.
|
<urn:uuid:5522f051-0e2d-45cf-9115-ef0155ea88d7>
|
CC-MAIN-2017-26
|
http://www.kurdistannet.biz/2014/index.php/2013-12-26-19-02-03/2013-12-26-19-02-37/185-2014-01-30-11-26-18
|
2017-06-26T01:52:23Z
|
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2017-26/segments/1498128320666.34/warc/CC-MAIN-20170626013946-20170626033946-00268.warc.gz
|
ckb
| 0.943864 |
Arab
| 8 |
{"ckb_Arab_score": 0.9438639879226685, "sdh_Arab_score": 0.04789767041802406}
|
February 1, 2004
ده‌ڵێن ئیسلامییه‌كان ته‌قینه‌وه‌ی هه‌ولێریان وه‌خۆ گرتووه. كوشتنی چه‌ند مرۆڤێك به ڕواڵه‌ت له جنسی خۆت و له سه‌ر دین و ئیمانی خۆت له ڕۆژێكدا كه بۆ هه‌ر دوولایان وادیاره پیرۆز بووه، به چ مه‌نتقێك لێكده‌درێته‌وه؟ كوشتنی ئینسان له هه‌ر ڕه‌نگ و ڕه‌گه‌زێك ده‌گه‌ڵ كام بیر و باوه‌ڕیی مرۆڤدۆستانه یه‌ك ده‌گرێته‌وه؟
|
<urn:uuid:735700fd-9531-467c-ae4c-ceb6ddf304f0>
|
CC-MAIN-2017-26
|
http://wera.blogspot.com/2004/02/blog-post_01.html
|
2017-06-26T20:51:34Z
|
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2017-26/segments/1498128320865.14/warc/CC-MAIN-20170626203042-20170626223042-00348.warc.gz
|
ckb
| 0.989841 |
Arab
| 3 |
{"ckb_Arab_score": 0.9898409247398376}
|
کوردپرێس: به دوای ئه‌وه‌ی که ئه‌نجومه‌نی پارێزگای که‌رکووک پڕۆژه‌ی هه‌ڵکردنی ئاڵای هه‌رێمی کوردستان له که‌رکووکی په‌سه‌ند کرد، 2 فراکسیۆنی عه‌ره‌ب و تورکمان له ئه‌نجومه‌نی پارێزگای که‌رکووک به بایکۆت کردنی کۆبوونه‌وه و ده‌رکردنی هه‌ندێ به‌یاننامه له دژی بڕیاری ئه‌ندامانی کوردی ئه‌نجومه‌نی پارێزگا، خوازیاری هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی ئه‌م په‌سه‌ندکراوه و په‌یڕه‌ویکردنی فراکسیۆنه کوردییه‌کان له دەستووری عێراق بوون. له‌م نێوانه‌دا پارته تورکمانییه‌کان و به تایبه‌ت به‌ره‌ی تورکمانی که‌رکووک به ئه‌نجامدانی لێدوان و بڵاوکردنه‌وه‌ی هه‌ندێ به‌یاننامه دژایه‌تیی توندی خۆیانیان له‌گه‌ڵ ئه‌م بابه‌ته ڕاگه‌یاند و که‌رکووکیان به ناوچه‌یێکی کوردستانی نه‌زانی و پێیانوابوو بۆ دروست نه‌بوونی ته‌نگه‌ژه و ئاڵۆزی، ده‌بێ پارێزگای که‌رکووک ببێت به هه‌رێمێکی سه‌ربه‌خۆ. به‌م بۆنه‌وه هه‌واڵنێری نێردراوی کوردپرێس له نووسینگه‌ی به‌ره‌ی تورکمانی له شاری که‌رکووک گفتوگۆیێکی له‌گه‌ڵ عه‌لی مه‌هدی سه‌رۆکی فراکسیۆنی به‌ره‌ی تورکمانی له ئه‌نجومه‌نی پارێزگای که‌رکووک ئه‌نجام دا که به شێوه‌ی خواره‌وه‌یه:
کوردپرێس: ئه‌نجومه‌نی پارێزگای که‌رکووک بڕیاری هه‌ڵکردنی ئاڵای هه‌رێمی کوردستان و به‌ڕێوه‌چوونی گشت‌پرسیی دیاریکردنی چاره‌نووس له‌م پارێزگایه دا، شرۆڤه و ڕای ئێوه له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته چییه؟
عه‌لی مه‌هدی: که‌رکووک پارێزگایێکه که سێ قه‌ومییه‌تی کورد، تورکمان و عه‌ره‌ب تێیدا ده‌ژین. که‌رکووک عایدی کوردستان نییه. که‌رکووک پارێزگایێکی زۆر گرینگه هەم بۆ عێراق و هەم بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست. ئێمه 10 ساڵه ئه‌ڵێین که‌رکووک با ببێته هه‌رێمێکی تایبەت و سەربەخۆ. ئێمه ده‌ڵێن له ماوه‌ی 8 ساڵدا کێشه‌کانمان حه‌ل ده‌که‌ین و دواتر بڕیار بۆ گشتپرسی ده‌ده‌ین. گشتپرسیش به‌م مانایه نییه که که‌رکووک بلکێت بە هەرێمی کوردستانەوە. گشتپرسی مه‌عنای گشتپرسییه و کارێکی دیاریکراوه. گشتپرسی به‌م مانایه‌یه که هه‌ندێ که‌س ده‌ڵێن که‌رکووک له‌ژێر ئیداره‌ی هه‌رێم، ده‌وڵه‌تی عێراق و یان بۆ هه‌رێمێکی سه‌ربه‌خۆ بگۆڕدرێت. ئێمه دژی ئاڵای هیچ خه‌ڵکێک نین. ئێمه ئه‌ڵێین ئاڵای کوردستان به‌س له کوردستان هه‌ڵبکرێت، نابێت له که‌رکووک ئاڵای کوردستان هه‌ڵبکرێت.
کوردپرێس: به بۆچوونی ئێوه هۆکاری په‌سه‌ندکراوه‌کانی لایه‌نی کوردی له ئه‌نجومه‌نی پارێزگای که‌رکووک له‌باره‌ی ئاڵا و به‌ڕێوه‌چوونی گشتپرسی له قۆناغێ ئێستادا چی بوو؟
عه‌لی مه‌هدی: یه‌که‌م جار خۆیان ده‌زانن که که‌رکووک کوردستانی نییه، دووهه‌م ئێمه کێشەمان داعشه و 40 له‌سه‌دی که‌رکووک له ده‌ستی داعشدایه ئێستا بۆچی ئه‌و گرفتەیان دروست کرد؟ من ئه‌ڵێم که ئه‌مه نه‌خشه‌ی کورده حه‌قیقییه‌کان نییه به‌ڵکوو ده‌ستی ئه‌جنه‌بی له‌و نه‌خشه‌یه‌دا هه‌یه. بێگانه‌کان ده‌یانه‌وێت فیتنه له که‌رکووکدا دروست بکه‌ن. ئێمه 100 ساڵه لە که‌رکووکدا له‌گه‌ڵ کورد و تورکمان و عه‌ره‌به‌کان به برایه‌تییه‌وه ده‌ژین. ئه‌م فیتنه‌یه لە بەرژەوەندیی گەلی کوردیش نییه و لە بەرژەوەندیی خه‌ڵکی عێراقیش نییه.
کوردپرێس: ئه‌و ڕۆژه‌ی که ئه‌م بڕیاره ده‌رکرا ئایا به‌ره‌ی تورکمانی، کۆبوونه‌وه‌کانی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای که‌رکووکی بایکۆی کرد؟ کام یه‌ک له فراکسیۆنه‌کان دانیشتنه‌که‌ی ئەنجومەنی پارێزگای که‌رکووکیان بایکۆت کرد؟
عه‌لی مه‌هدی: ئێمه 9 که‌سی تورکمانمان له مه‌جلیسدا هه‌یه و عه‌ره‌به‌کانیش 5 که‌سیان له مه‌جلیسدا هه‌یه. ئه‌و دوو کوتله‌یه دانیشتنەکەیان بایکۆت کرد.
کوردپرێس: ڕێبوار تاڵه‌بانی سه‌رۆکی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای که‌رکووک له گفتوگۆیێک که چه‌ند ڕۆژ پێش ئێستا له‌گه‌ڵ کوردپرێس ئه‌نجامی دا ڕایگه‌یاند زۆربه‌ی تورکه‌مان و عه‌ره‌به‌کانی که‌رکووک سه‌باره‌ت به هه‌ڵکردنی ئاڵای هه‌رێمی کوردستان له‌م پارێزگایه له‌گه‌ڵ کورده‌کاندا هاوڕان. کام یه‌ک له لایه‌نه تورکمانییه‌کانی که‌رکووک سه‌باره‌ت به پرسی ئاڵا له‌گه‌ڵ لایه‌نی کوردین؟
عه‌لی مه‌هدی: نه تورکمان و نه حزبه تورکمانه حه‌قیقییه‌کان هاوڕا له‌گه‌ڵ ئه‌م بابه‌ته نین. ژماره‌یێک له حزبه تورکمانییه‌کان که سەر بە پارتی و یه‌کێتین، ڕه‌نگه هاوڕا له‌گه‌ڵ ئه‌م بابه‌ته بن به‌ڵام حزبی تورکمانی حه‌قیقی هه‌موویان ئه‌م بابه‌ته‌یان ڕەت کردەوە. ئێمه کۆبوونه‌وه‌مان به‌ڕێوه‌برد و به‌یاننامه‌ی تهلهفزیۆنیشمان له‌مباره‌وه ده‌رکرد و سه‌رجه‌م حزبه ڕاستەقینەکانی تورکمان یەک بڕیاریان بوو. ئه‌و بڕیارەش ئه‌ڵێت: ئه‌و ئاڵای کوردستانه جێگه‌ی که‌رکووک نییه به‌ڵکوو جێگه‌ی هەولێر، سلێمانی و دهۆکه. که‌رکووک پارێزگایێکی سەربەخۆیە و چه‌ندین قه‌ومییه‌ت له‌و پارێزگایه‌دا ده‌ژین.
کوردپرێس: لایه‌نی کوردی له که‌رکووک ڕایگه‌یاندووه که به بۆنه‌ی جێبه‌جێنه‌کردنی ماده‌ی 140ی یاسای بنه‌ڕه‌تی بۆ ئاساییبوونه‌وه و سه‌رژمێری و به‌ڕێوه‌چوونی ڕیفڕاندۆم بۆ وه‌رگرتنی ده‌نگی خه‌ڵکی که‌رکووک و دیکه‌ی ناوچه کێشه‌له‌سه‌ره‌کان له‌باره‌ی چاره‌نووسی ئه‌م ناوچانه له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌تی ناوه‌ندی عێراقه‌وه، کارێکی وای کردووه. بۆچوونی ئێوه له‌مباره‌وه چییه؟
عه‌لی مه‌هدی: دروسته ماده‌ی 140 ماده‌ی ده‌ستوورییه. دوو جار سەرۆککۆماری عێراق کورد بووە. پێنج یان شه‌ش وه‌زیری کوردیان له کابینه‌ی ده‌وڵه‌تدا هه‌یه. سەرۆکی لیژنه‌ی ماده‌ی 140 له که‌رکووک کورد بووە و ئه‌وان هه‌رێمێک به ناوی کوردستانیان هه‌یه، که‌واته بۆچی ئه‌وان تاکوو ئێستا کارێکیان ئه‌نجام نه‌داوه؟ تاوانی تورکمان لەم بابەتەدا چییە؟ ئێمه نه وه‌زیر، نه جێگری سەرۆک و نه سەرۆککۆماری تورکمانمان هه‌یه. حکوومه‌ت به ده‌ستی کورده‌کانه‌وه بوو. که‌واته بۆچی ماده‌ی 140یان جێبه‌جێ نه‌کرد؟
کوردپرێس: پڕۆژه‌ی ئێوه به ناوی به‌ره‌ی تورکمانی بۆ چاره‌سه‌رکردنی پرسی که‌رکووک چییه؟
عه‌لی مه‌هدی: ئێمه له ساڵی 2006 و نزیک به 10 ساڵه که پڕۆژهیێکمان ئاراسته‌ی حکوومه‌تی عێراق کرد و له‌و پڕۆژه‌یه‌دا ڕامانگه‌یاند که که‌رکووک با هه‌رێمێکی سه‌ربه‌خۆ بێت. ئێمه ئه‌م نهخشهڕێگایهمان له ساڵی 2006ه‌وه ئاراسته‌ی ده‌وڵه‌ت کرد به‌ڵام حکوومه‌تی عێراق وتی له ئێستادا وه‌ختی لێکدانه‌وه‌ی ئه‌م پڕۆژه‌یه‌ی نییه و حازر نییه که‌رکووک بکرێت به هه‌رێمێکی سه‌ربه‌خۆ.
کوردپرێس: له ئێستادا شاهیدی ئاماده‌بوونی هێزی پێشمه‌رگه له که‌رکووک و کۆنتڕۆڵی ئه‌م پارێزگا و ڕووبه‌رێکی به‌رفراوان له ناوچه کێشه‌له‌سه‌ره‌کان له‌لایه‌ن ئه‌م هێزانهوهین که له‌ژێر فه‌رمانده‌یی هه‌رێمی کوردستاندان. هه‌ڵوێستی ئێوه له‌باره‌ی ئاماده‌بوونی ئه‌م هێزه له که‌رکووکدا چییه؟
عه‌لی مه‌هدی: هێزی پێشمه‌رگه جوگرافیا و سنوور و حدوودێکی دیاریکراوی هه‌یه و حدوودی ئه‌وان هه‌رێمی کوردستانه به‌ڵام خۆیان بۆ ئه‌م ناوچه‌یه هاتن و حه‌شدی شه‌عبی تورکمان و عه‌ره‌بیش له‌م ناوچه‌یه‌دان. ئه‌مانه پێکه‌وه دیفاعیان له مهواتنی که‌رکووک کرد. ئێمه زۆر سپاسی ئه‌وان ده‌که‌ین به‌ڵام بابەتی سەربازی و بابەتی سیاسی پێکەوە جیاوازییان هەیە.
کوردپرێس: ده‌وترێت به‌ره‌ی تورکمانی خوازیاری چوونه‌ده‌ره‌وه‌ی هێزی پێشمه‌رگه له که‌رکووک و دیکه‌ی ناوچه‌ی کێشهلهسهرهکانه؟
عه‌لی مه‌هدی: له ئێستادا که‌رکووک سەر بە حکوومه‌تی به‌غدایه. ئێستاکه چوونکه هێزه‌کانی سوپای عێراق و جه‌یشولوه‌ته‌نی لێره‌دا نین ئه‌مه. ئێمه ئه‌ڵێین بۆ که‌رکووک یه‌ک عه‌سکه‌ر یان فه‌وق و جهیشولعهسکهر پێکبهێندرێت که بریتی له هه‌موو ئیتنیکه خۆجێیه‌کانی که‌رکووک بێت بۆ ئه‌وه‌ی به‌رگری له‌و شاره بکه‌ن. ئێمه ناڵێین پێشمه‌رگه بڕوات و هێزه‌کانی سوپای عێراق بێن، ئێمه ئه‌ڵێین که خه‌ڵکی که‌رکووک (کورد، تورکمان و عه‌ره‌ب) له که‌رکووک دیفاع بکه‌ن.
کوردپرێس: ئه‌گه‌ر لایه‌نی کوردی به شێوه‌ی یه‌کلایه‌نه له‌سه‌ر جێبه‌جێکردنی په‌سه‌ندکراوه‌کانی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای که‌رکووک پێداگری بکات، ڕێکاری کۆتایی ئێوه وه‌کوو لایه‌نی تورکمانی بۆ ئه‌م بابه‌ته چی ده‌بێت؟
عه‌لی مه‌هدی: ئێمه سه‌ردانی دادگه‌ی ئیتیحادی و فیدراڵ ده‌که‌ین. ئه‌وه مافی خۆمانە. سکاڵا له دژی به‌غدا بەرز دەکەینەوە.
کوردپرێس: پاش په‌سه‌ندکراوی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای که‌رکووک له‌باره‌ی هه‌ڵکردنی ئاڵای هه‌رێمی کوردستان له که‌رکووک، ئه‌رشه‌د ساڵحی سه‌رۆکی به‌ره‌ی تورکمانی و وه‌فدێکی یاوه‌ری سه‌ردانی تورکیایان کرد و له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی باڵای ئه‌م وڵاته له‌وان بینالی یێڵدرم سه‌رۆک وه‌زیرانی تورکیا دیداری کرد. له‌باره‌ی هۆکاری ئه‌م سه‌فه‌ره له قۆناغی ئێستا و چۆنیه‌تی ئه‌نجامدانی بۆمان قسه بکه‌ن؟
عه‌لی مه‌هدی: پێش له بڕیاری هه‌ڵکردنی ئاڵا له‌سه‌ر باڵاخانه ده‌وڵه‌تییه‌کان، حزبه تورکمانییه‌کان له‌گه‌ڵ من قسه‌یان کرد و من به نوێنه‌رایه‌تی له هه‌موو حزبه تورکمانییه‌کان له‌گه‌ڵ پارێزگار چوومه په‌رله‌مان و له‌گه‌ڵ کورده‌کاندا قسه‌م کرد و ڕامگه‌یاند یه‌ک حه‌فته پرسەکە وەدوابخەن، یانێ پێش له سه‌فه‌ری تورکیا من له‌گه‌ڵیان قسه کردم به‌ڵام ئه‌وان موافیقهتیان نه‌کرد و وتیان ئێمه ئاوا تهنازوع ناکه‌ین و یه‌ک ڕۆژیش ته‌عجیل ناکه‌ین. نه ته‌نیا تورکیا به‌ڵکوو "ڕێکخراوی نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کان"، "ئێران" و "ئه‌مریکا" دژی ئه‌م بڕیاره‌ن و بهیاننامهیشیان ده‌رکردووه.
کوردپرێس: ڕاپۆرته‌کان باس له سه‌فه‌ری وه‌فدێکی تورکمان بۆ ئێران ده‌کات، ئایا ئه‌م بابه‌ته دروسته؟
عه‌لی مه‌هدی: نا سه‌فه‌رێک بۆ ئێران ئه‌نجام نه‌دراوه. ئێمه حه‌ز ده‌که‌ین کێشه‌کانمان له به‌ینی خۆماندا حه‌ل بکه‌ین. ئه‌گه‌ر نه‌توانین له به‌ینی خۆمان کێشه‌کانمان حه‌ل بکه‌ین داوا له ڕێکخراوی نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کان ده‌که‌ین که له‌مباره‌وه یارمه‌تی به ئێمه بده‌ن.
دیمانه: ئه‌فشین غوڵامی
داگرتن و داڕشتنه‌وه: سروور خدری
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
|
<urn:uuid:70ef1719-eaf8-4049-9f13-a2a1dd05bb17>
|
CC-MAIN-2017-26
|
http://www.kurdpress.com/NSite/FullStory/News/?Id=71599
|
2017-06-29T05:41:25Z
|
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2017-26/segments/1498128323870.46/warc/CC-MAIN-20170629051817-20170629071817-00588.warc.gz
|
ckb
| 0.99078 |
Arab
| 5 |
{"ckb_Arab_score": 0.9907803535461426}
|
ڕاپۆرتێک که سه‌رچاوه‌که‌ی بریتانیایه ده‌ڵێت تورکیا توانیویه‌تی ئه‌مریکا هه‌ڵخه‌ڵه‌تێنێت و ئه‌وه‌نده‌ی سودی له‌و ڕێکه‌وتنه‌ی نیوانیان وه‌رگرتوه بۆ لێدانی هێزه کوردیه‌کان ئه‌وه‌نده له‌ڕێکخراوی داعش نادات، لهلایهکیدیکهوه تورکیا هه‌وڵ بۆ ناوچه‌ی دژه‌فڕین له‌سوریا ده‌دات، کاریگه‌ریه‌کانی له‌سه‌ر کورد و سوریا چۆن ده‌بێت؟ ئایا ناوچه‌ی دژه فڕین ئه‌و مه‌به‌ستانه‌ی تورکیا به‌ده‌ست دێنێت.
له‌مباره‌یه‌وه ده‌نگی ئه‌مریکا گفتوگۆی لگه‌ڵ بێستوون خه‌له‌کانی نوسه‌رو جاودێری سیاسی کردوه.
خه‌له‌کانی ده‌ڵیت له‌سه‌ره‌تای دروستبوونی کێشه‌ی سوریا تورکیا بشتیوانی بوه بۆ هێزه چه‌کداره‌کانی ڕێکخراوی داعش و به‌مه‌به‌ستی سیاسی تورکیا دروستبوون، مه‌به‌ستی دووهه‌می بزافی ئازادیخوازی گه‌لی کورده له‌ناوچه‌که‌دا ، مه‌به‌ستی سێهه‌م تورکیا ده‌گه‌ڕێت به‌دوای ناسنامه‌ی ئایدۆلۆجیدا له‌ناوچه‌که‌دا خۆی پێ‌بناسێنێت، به‌هۆی ئه‌وه‌ی له‌چوارچیوه‌ی ئه‌و هاوکێشه سیاسیه گه‌وره‌دا له‌ململانێی شه‌ڕی ساردی نێوان ئه‌مریکا و ڕووسیادا ده‌رهاتوه.
ده‌شڵێت سیاسه‌تی تورکیا به‌هیچ شێوه‌یه‌ک له‌گه‌ڵ سیاسه‌تی ئه‌مریکا ناگونجێت، به‌ڵام ئه‌مریکا مه‌به‌ستی له‌م ڕێکه‌وتنه بنکه‌ی سه‌ربازی ئینچه‌رلیکه و نزیکبوونه‌وه‌یه له‌ناوچه‌که.
ووریا کاڵی گفتووگۆی له‌گه‌ڵ بێستوون خه‌له‌کانی نوسه‌رو چاودێری سیاسی کردوه .
زانیاری زیاتر له‌ده‌قی وتووێژه‌که‌دایه.
|
<urn:uuid:6dc633b4-0dc1-4aa0-8c61-78c2e23c3313>
|
CC-MAIN-2017-26
|
https://www.dengiamerika.com/a/2938492.html
|
2017-06-25T05:26:57Z
|
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2017-26/segments/1498128320438.53/warc/CC-MAIN-20170625050430-20170625070430-00052.warc.gz
|
ckb
| 0.992833 |
Arab
| 13 |
{"ckb_Arab_score": 0.9928330183029175}
|
ڕۆژێـک پاش پـێـکدادانی خوێناوی نێوان ئیسلامیـیه‌کان و هێزه‌کانی پـۆلیس له میسر و کوژرانی به ده‌یان که‌س، ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه چه‌کداران له‌و وڵاته هێرشیان کردووه‌ته سه‌ر چه‌ند شوێـنێـکی حکومی و له ئاکامدا 9 له ئه‌ندامانی هێزه‌کانی ئاسایش کوژراون.
له یه‌کێـک له هێرشه‌کان کۆمه‌ڵێـک چه‌کداری نه‌ناسراو له نزیک شـاری ئیسماعیلیـیه ته‌قه‌یان له خاڵێـکی پـشـکنینی له‌شـکر کردووه و به‌هۆیه‌وه 6 سه‌رباز کوژراون.
به‌ر له‌و هێرشه ئۆتۆمبیلێـکی بۆمبڕێکراو له نزیک به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی ناوچه‌ی تۆڕی باشوری نیمچه دورگه‌ی سینا ته‌قیـیه‌وه و بووه مایه‌ی کوژرانی 3 پـۆلیس و برینداربوونی ده‌یان پـۆلیسی دیکه.
له ناوچه‌ی مه‌عادی باشوری قاهیره‌ی پایته‌ختیش 2 گولـله ئارپـیجی گیراوه‌ته شوێنی سه‌ره‌کی سه‌ته‌لایه‌ته‌کانی ده‌وڵه‌ت و له‌وێش 2 که‌س برینداربوون.
|
<urn:uuid:0d0bad2b-d854-473a-8ae4-58bafef7242e>
|
CC-MAIN-2017-26
|
https://www.dengiamerika.com/a/1764643.html
|
2017-06-26T19:13:17Z
|
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2017-26/segments/1498128320863.60/warc/CC-MAIN-20170626184725-20170626204725-00212.warc.gz
|
ckb
| 0.995231 |
Arab
| 12 |
{"ckb_Arab_score": 0.9952308535575867}
|
ڕۆژی 20 هه‌شت خولی په‌رله‌مانی هه‌رێم کۆتایی پێهات و لایه‌نه‌کانی ئۆپزسیۆن له هه‌رێمی کوردستانی عێراق ده‌ڵێن ئیدی په‌رله‌مان ڕه‌وایی یاسایی نامێنێت.
له کۆتایی مانگی شه‌شدا بوو ماوه‌ی په‌رله‌مان تا ڕۆژی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مان درێژکرایه‌وه که بڕیاره ڕۆژی 21 ی مانگی نۆ بکرێت.
عه‌بدوڵا ی مه‌لا نوری، ئه‌ندامی په‌رله‌مان له‌سه‌ر لیستی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان ده‌ڵێت له کاژمێر یازده‌ی پێش نیوه‌ڕۆی ڕۆژی 20ی هه‌شته‌وه نه په‌رله‌مان و نه په‌رله‌مانتارانیش ڕه‌واییان نه‌ماوه بچنه هۆڵی په‌رله‌مانه‌وه وه‌ک ده‌ڵێت به‌پێی ئه‌و گرێبه‌سته‌ی له‌گه‌ڵ ده‌نگده‌رانی خه‌ڵکی کوردستاندا هه‌بووه له‌و کات و واده‌یه‌دا ته‌واو ده‌بێت.
ئه‌م ئه‌ندامه‌ی په‌رله‌مانی هه‌رێمی کوردستان ده‌شڵێت نه‌بوونی ئه‌ڵته‌رناتیڤ پاساو نییه بۆ ئه‌وه‌ی له په‌رله‌مانێکی نا شه‌رعیدا کاربکرێت و ده‌شڵێت هیچ پاساوێک نییه بۆ مانه‌وه له په‌رله‌ماندا و هیچ پرسێکیش له‌وه گرنگتر نییه هه‌ڵبژاردن له واده‌ی خۆیدا بکرێت.
له وه‌ڵامی پرسیارێکی به‌ڵێن ساڵح سه‌باره‌ت به‌وه‌ی ئایا هه‌ڵبژاردن ده‌کرێت یان نا، عه‌بدوڵای مه‌لا نوری ده‌ڵێت" له‌م هه‌رێمه وه‌ک ده‌گوترێت ته‌نها خوا و پارتی و یه‌کێتی ده‌یزانن".
زانیاری زیاتر له ده‌قی وتووێژه‌که‌دایه:
|
<urn:uuid:e96b0fd2-70f3-4297-8e20-8f40ef05fffd>
|
CC-MAIN-2017-26
|
https://www.dengiamerika.com/a/1734415.html
|
2017-06-28T09:04:24Z
|
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2017-26/segments/1498128323588.51/warc/CC-MAIN-20170628083538-20170628103538-00372.warc.gz
|
ckb
| 0.997844 |
Arab
| 12 |
{"ckb_Arab_score": 0.997844398021698}
|
زانکۆی سلێمانی یادی بیست و نۆیەمین ساڵیادی ئەنفالی کردەوە
kosarothman([email protected])
لەژێر ناونیشانی لەپێناو بە دۆکیۆمێنتکردنی پڕۆسەی بەدناوی ئەنفالدا زانکۆی سلێمانی، کۆلێژی زانستە مرۆڤایەتییەکان بەشی مێژوو یادی بیست ونۆیەمین ساڵیادی کارەساتی ئەنفالی کردەوە .
ئەمڕۆ18-4 لەهۆڵی کۆماری کوردستانی زانکۆی سلێمانی بە ئامادەبوونی سەرۆکی زانکۆی سلێمانی و یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری خوێندکاران و ڕاگری کۆلێجی زانستە مرۆڤایەتییەکان و ئەندامانی ئەنجوومەنی زانکۆ‌و سەرۆک بەشی مێژوو مامۆستایان و خوێندکارانی زانکۆی سلێمانی ئەو یادە کرایەوە.
سەرتای یادەکە بە شانۆگەرییەکی سەرشەقام کەلەلایەن خوێندکارانی بەشی ڕاگەیاندنەوە ئامادەکرابوو پێشکەشکرا، پاشان پێشانگەیەکی فۆتۆگرافی و بەڵگەنامەیی تایبەت بە کارەساتی ئەنفال لەلایەن منداڵپارێزی کوردستان سەنتەری چالاکی گەنجانی شۆڕش کرایەوە.
دواتر دکتۆر ئاکۆ شوانی سەرۆکی بەشی مێژوو لەوتەیەکدا وتی ئەوان وەکو سەرۆکایەتی بەشی مێژوو ساڵانە هەوڵیان داوە لەیادی ئەنفالدا بەشداریی بکەن وتیشی مەسەلەی یادکردنەوە وەک بۆنە ڕەنگە ئەرکی ئێمە نەبێت، هەوڵ دەدەین لەڕێگەی یادەکەوە وەکو لایەنێکی میژووی وەکو لایەنێکی زانستی قسەی لەسەر بکەین وابکەین ئەم بۆنەیە ئەم یادە تەنیا بریتی نەبێت لەبۆنەیەک کە ساڵانە تێئەپەڕێت و پاش چەند ساڵێکی تر ببێتە بەشێک لەفۆلکلۆری کوردی و ساڵانە بچێتە ریزی حەیران لاوکەوە، بەڵکو ئێمە دەمانەوێت ئەم کارە بەرەو هەنگاوی بەدۆکیۆمێنتکردن بەرین بۆ ئەوەی نەوەکانی داهاتوو کارێکی زانستی و ئەرشیفێکیان لەبەردەمدا بێت بزانن ئەمە چی ڕوی داوە لەم وڵاتەدا چی کراوە.
دکتۆرە ئیبتیسام ئیسماعیل ڕاگری کۆلێجی زانستە مرۆڤایەتییەکان لەوتەیەکدا وتی ئەنفال تەنها پەڵەیەکی ڕەش نییە بەنێو چەوانی ڕژێمێکی دڕندەوە بەڵکو ئەو پەڵەیە لەسەر نێوچەوانی هەموو دەوڵەتەکانی ناوچەکەو جیهانە کە بەمیللەتی کورد کرا، ئەنفال واتە دەرخستنی دڕندایەتی ڕژێمی بەعس بەرامبەر بە سیڤیل و منداڵ و پیری کورد واتە ڕاگواستن و کوشتن و وڵات جێهێشتن وتیش دوێنێ لادێکانی کوردستان کە نزیکەی پێنج هەزار دێ بوو هەمووی خاپور کران لەگەڵ زەویدا یەکخران، بەڵام ئەمڕۆ بەهیمەتی پێشمەرگەو خوێنی شەهیدان وسەرکەوتنەکانیان ئەزموونی نوێی کورد ئاوەداندەکرێتەوە وێنە قێزەوەنەکانی ئەوان دەکرێنە یادگاری .
پاشان پڕۆفیسۆری یاریدەدەر دکتۆر رەزا حەسەن سەرۆکی زانکۆی سلیًمانی لە وتەیەکدا دەستخۆشی لە مامۆتایان و سەرۆکایەتی بەشی مێژوو کرد کە هەمیشە وەک هەستکردن بەبەرپرسیارێتییان بەرامبەر بەمێژووی گەلەمان کارەسات و تاوانی ئەنفال و جینۆساید دەخەنە ژێر لێکۆڵینەوەو توێژینەوەی زانستی و بەردەوام کۆڕ‌و سیمینار و ورک شۆپ و کۆنفرانسی زانستی لەسەر ئەم کارەساتە ئەنجامدەدەن، وتیشی 29 ساڵ لەمەو پێش لەڕۆژی 14-4-1988 لەلایەن ڕژێمی دڕندەی بەعسەوە قۆناغەکانی پرۆسەی کارەسا ت و تاوانی ئەنفال و جینۆسایدی گەلەکەمان لەکوردستانی باشور گەیشتە لوتکەو تێیدا نزیکەی 182هه‌زار مرۆڤی بێ‌تاوان لە منداڵ و ژن و پیرو لاو کوژران و بێسەرو وێن کران .
ئاماژەی بەوەشدا کە ئەم کارەساتە لەناوەڕاستی ساڵی هەشتاکان بەڕێکەوت نەبوو بەڵکو کارێکی پلان داڕێژراوبوو زۆر بەوردی و جێبەجێکردنێکی لەسەر خۆ دەستی پێ‌کرد بەڵام چونکە لەقۆناغی سێیەمدا گەورەترین کۆمەڵکوژی و زۆرترین هاوڵاتی کوردی تیا بووە قوربانی وە فراوانترین روبەری جوگرافی گرتەوە بۆیە 14-4 بەڕۆژی ئەنفال و جینۆساید ناسرا، باسی لەوەشکرد ئەم کارەساتە بەبەرچاو هەموو وڵاتانی جیهان و رێکخراوەکانی مافی مرۆڤ ئەنجامدرا بەڵام هیچ یەک لەو ڕێکخراوو وڵاتانە هەڵوێستێکی ئەو تۆیان نەبوو بەرامبەر ئەم کارەساتە جەرگبڕە.
سەرۆکی زانکۆی سلێمانی وتیشی دەبێت زانکۆمان ڕۆڵی خۆی هەبێت لەچونێتی چارەسەرکردنی ئەو کاریگەرە خراپانەی ئەو کارەساتەو هەوڵی بەدۆکیۆمێنتکردنی ئەو کارەساتە بدات ، بۆیەهەر لێرەشەوە داوا لەو بەشانە دەکەم کە پەیوەستن بەو کارەساتەوە ڕۆڵی خۆیان بگێڕن لە بەدیکۆمێنت کردنی جینۆسایدی ئەنفال.
دواتر ڕێپۆرتاژێکی دیکۆمینتاری دەربارەی کارەساتی ئەنفال پێشکەشکرا، پاشان پانێڵی لەپێناو بەدۆکیۆمێنتکردنی پڕۆسەی بەدناوی ئەنفال پێشکەشکرا کەهەریەک لە لەتیف فاتیح فەرەج و تەها سلێمان و مەجید ساڵح و هەڵاڵە محەمەد بابەتەکان لەژێر ناوی (ئەنفال و کاریگەرییەکانی لەسەرخۆ خاوەنی، جینۆساید‌و ئەنفال پرۆسەی بەدۆکیۆمێنتکردنی ، ئەنفال و پڕنسیپەکانی عەدالەتی ئینتیقالی ، ئەنفال و ڕوانگەی سیاسی نێودەوڵەتی مافەکانی مرۆڤ )پێشکەشکران کەلەلایەنپڕۆفیسۆری یاریدەدەر دکتۆر پشکۆ حەمەتاهیر پانێڵەکە بەڕێوەبرا،دواتر لەلایەن ئامادەبووانەوە گفتوگۆ لەبارەی پانێڵەکانەوە کرا .
2017-04-18
459
|
<urn:uuid:5ca10080-9cf1-4a04-ac2c-a50bb7aeb7aa>
|
CC-MAIN-2017-26
|
http://univsul.edu.iq/en/event/1316/C-u-C
|
2017-06-28T13:59:11Z
|
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2017-26/segments/1498128323682.21/warc/CC-MAIN-20170628134734-20170628154734-00080.warc.gz
|
ckb
| 0.809638 |
Arab
| 17 |
{"ckb_Arab_score": 0.8096384406089783, "sdh_Arab_score": 0.11918466538190842, "hac_Arab_score": 0.07099729776382446}
|
ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی ڕادەگەیەنێت سیرالیۆن بە فەرمی لە ڤایرۆسی ئیبۆلا پاک بووەتەوە، پاش 42 ڕۆژ لە ڕانەگەیاندنی هیچ حاڵەتێکی نوێ.
ئەم ڕاگەیاندنەی ڕۆژی شەممە خۆشحاڵییەکی زۆری لەو وڵاتەی ڕۆژئاوای ئافریکا لێ کەوتەوە کە بەهۆی ڤایرۆسی ئیبۆلاوە لە ماوەی چەند ساڵی ڕابوردوودا 4 هەزار کەس بوون بە قوربانی.
عەبدوڵا بایرایتای ڕێکخەری هوشیار کردنەوە و خزمەتگوزاری لە حکومەتی سیرالیۆن ڕایگەیاند، ڕۆژێک تەرخان دەکرێت بۆ خۆشحاڵی دەربڕین بۆ نەمانی ئەو ڤایرۆسە و هەوەها یاد کردنەوەی قوربانیەکان لە ناویاندا چەند پیزشکی بەتواناش.
هەندێک لە چالاکییەکان ڕۆژی شەممەش بەڕێوە دەچن لە ناویاندا مەڕاسیمی مۆم داگیرسان لەلایەن ڕێکخراوی مێینەی کۆمەڵگای مەدەنی بۆ ڕێزلێنان لە کارمەندانی تەندروستی لە ناویاندا ئەوانەش کە بەهۆی ڤایرۆسەکە گیانیان لە دەست دا.
بایرایتای گوتیشی سیرالیۆن چاودێری سنووری لەگەڵ گینیا دراوسێدا توند کردووە کە لە هەفتەی ڕابوردوو سێ حاڵەتی نوێی ڕاگەیاند.
|
<urn:uuid:667c8ffe-80a9-4fa3-9451-9dfdf0cbd06a>
|
CC-MAIN-2017-26
|
https://www.dengiamerika.com/a/3047913.html
|
2017-06-26T13:54:57Z
|
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2017-26/segments/1498128320763.95/warc/CC-MAIN-20170626133830-20170626153830-00186.warc.gz
|
ckb
| 0.934541 |
Arab
| 13 |
{"ckb_Arab_score": 0.9345408082008362, "hac_Arab_score": 0.03665779531002045, "sdh_Arab_score": 0.02878028340637684}
|
سه‌رۆکی نوێی ئێران گۆڕانکاری له سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌یی وڵاته‌که‌یدا به پێویست ده‌زانێت. حه‌سه‌ن ڕۆحانی ده‌ڵێت بۆیه خه‌ڵک ده‌نگیان داوه‌تێ تا گۆڕانکاری بێنێته ئاراوه له سیاسه‌ته‌کانی کۆماری ئیسلامی‌دا.
عه‌لی که‌ریمی، نوسه‌ر و لێکۆڵه‌ر ده‌ڵێت هه‌موو که‌س ده‌زانێت که نه‌ک هه‌ر سه‌رۆکی نوێی ئێران به‌ڵکو هیچ سه‌رۆکێکی ئێران به هیچ شێوه‌یه‌ک ده‌سه‌ڵاتی گۆڕانکارییان نییه له سیاسه‌ته‌کانی ئێران‌دا ئه‌گه‌ر ڕابه‌ری کۆماری ئیسلامی چرای سه‌وزیان بۆ هه‌ڵنه‌کات.
به‌ڕێز که‌ریمی ده‌شڵێت ڕه‌وشێکی سه‌ختی ئابوری ڕووی له‌ناو ئێران کردووه و پێویستی به فشاری ده‌ره‌کی و به فشاری ناوخۆییش هه‌یه وه‌ک ڕاپه‌ڕین بۆ ڕزگار بوون له‌و ڕه‌وشه، وه ده‌شڵێت به‌ڵێ ناڕه‌زاییه‌کان له‌ناو ئێران‌دا زۆرن به‌ڵام پێویستی به ڕێکخستن و ڕێبه‌رایه‌تی کردن هه‌یه و هه‌روه‌هاش هه‌مامه‌نگی نێوان هه‌ردوو ئۆپزسیۆنی ده‌ره‌وه و ناوه‌وه.
به‌ڵێن ساڵح وتووێژی له‌گه‌ڵ نوسه‌ر و لێکۆڵه‌ر عه‌لی که‌ریمی کردووه.
زانیاری زیاتر له ده‌قی وتووێژه‌که‌دایه:
|
<urn:uuid:c3fa9803-6885-47c1-ba94-b88cd5b0cb63>
|
CC-MAIN-2017-26
|
https://www.dengiamerika.com/a/1731855.html
|
2017-06-26T07:12:15Z
|
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2017-26/segments/1498128320685.63/warc/CC-MAIN-20170626064746-20170626084746-00129.warc.gz
|
ckb
| 0.999684 |
Arab
| 12 |
{"ckb_Arab_score": 0.9996838569641113}
|
وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا ڕۆژی چوارشه‌ممه هۆشـداری دا، که له کاتێـک هه‌وڵی گه‌یشـتن به ڕێـکه‌وتنێـکی ناو‌کی و هه‌روه‌ها باشترکردنی په‌یوه‌ندیـیه‌کانی له‌گه‌ڵ ئێران ده‌دات، به‌ڵام به‌رده‌وام ده‌بێت له گوشـاره‌کانی بۆ سه‌ر ئێران له بواری مافه‌کانی مرۆڤ و بۆ دابینکردنی مافی ئێرانیـیه‌کان که ده‌سـتیان به ئنته‌رنێت و تۆڕه‌کانی کۆمه‌ڵایه‌تی له ئاسـتی جیهان ڕابگات، هه‌روه‌ک ڕێبه‌ره‌کان ده‌سـتیان پـێ ڕاده‌گات.
ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشـتیمانی ئه‌مه‌ریکا سوزن ڕایس ده‌شڵێت ئێران ده‌بێت ڕێگه‌ی ڕاپـۆرت نووسی تایبه‌تی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان له بواری مافه‌کانی مرۆڤ له ئێران بدات و واشنتن به‌رده‌وام ده‌بێت بۆ دابینکردنی ئازادی ڕاده‌ربڕین له ئێران.
خانم ڕایس له کۆنفرانسێـک که له لایه‌ن گروپـێـک به ناوی Human Rights First ڕێـکخرابوو ئه‌م قسانه‌ی کرد.
بۆ شیکردنه‌وه‌ی ئه‌م قسانه و مهترسـیهکان هه‌ن که بۆی هه‌یه بۆ گه‌یشـتن به ڕێـکه‌وتنێـکی ناو‌کی، له‌وانه مه‌سه‌له‌ی مافی مرۆڤ و پـێشـێـلکاریـیه‌کانی له ئێران بخرێنه په‌راوێز، موعته‌به‌ر شیروانی له به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا مێزگردێـکی بۆ ئه‌م به‌ڕێزانه به‌ڕێوه‌برد.
ئاره‌ش سـاڵح، لێـکۆڵه‌ر و خوێندکار له زانکۆی نیویۆرک سته‌یت.
شه‌ریف بێهروز، نوێنه‌ری حزبی دیموکراتی کوردسـتانی ئێران له ئه‌مه‌ریکا و که‌نه‌دا.
|
<urn:uuid:d6a3d00f-8a00-4403-9412-6c722b9767c1>
|
CC-MAIN-2017-26
|
https://www.dengiamerika.com/a/1806485.html
|
2017-06-26T07:14:47Z
|
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2017-26/segments/1498128320685.63/warc/CC-MAIN-20170626064746-20170626084746-00129.warc.gz
|
ckb
| 0.998749 |
Arab
| 14 |
{"ckb_Arab_score": 0.9987494349479675}
|
پاش شه‌ڕه‌کانی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی (داعش) ی ئه‌وسا و هه‌ره‌سی له‌شکری عێراق، هێزی پێشمه‌رگه‌ی هه‌رێمی کوردستان چوونه ناو به‌شێکی زۆری ناوچه دابڕێندراوه‌کانه‌وه. ده‌کرێت بگوترێت ئێستا ئه‌و ناوچانه له ڕووی سه‌ربازیه‌وه له ژێر ده‌سه‌ڵاتی کورددان. په‌رله‌مانی هه‌رێمی کوردستانی هه‌رێم بڕیاری دا ئۆفیسی خۆی له پارێزگای که‌رکوک بکاته‌وه، به‌ڵام دانیشتوانی ئه‌م ناوچانه هیچ نوێنه‌رایه‌تیه‌کیان نییه له دامه‌زراوه‌کانی هه‌رێمی کوردستانی عێراقدا.
چۆن ده‌توانرێت ئه‌و نوێنه‌رایه‌تیه بهێنرێته ئاراوه، ئایا هه‌ڵبژاردنێکی ته‌واوکاری پێویسته، یان چوار ساڵی تر چاوه‌ڕوانکردن بۆ هه‌ڵبژاردنی گشتی؟
ئایا به هه‌بوونی هێزی پێشمه‌رگه‌ی کوردستان له‌و ناوچانه، به مانای گه‌ڕانه‌وه‌ی ته‌واوی ناوچه‌کانه بۆ ناو سنوره‌کانی هه‌رێم و کۆتایی هاتنه به مشت و مڕه‌کان له‌سه‌ر به‌ندی 140 ی ده‌ستوری عێراق؟
میوانی به‌رنامه:
دکتۆر خامۆش عومه‌ر، پسپۆڕی یاسایی له زانکۆی کۆیه.
نکوڵی ناکرێت له‌وه‌ی هه‌نگاوه‌که‌ی کورد بۆ ناردنی هێزی پێشمه‌رگه‌ی کوردستان و پاراستنی ئاسایشی ئه‌و ناوچانه گرنگیه‌کی مێژوویی ده‌بێت به‌ڵام هه‌نگاوی هه‌ره گرنگ دهرهێنانیهتی له ڕووداوێکی ئاسایشی و کردنی به دۆسێیه‌کی سیاسی و یاساییه.
ئه‌ڵبه‌ته ئه‌م هه‌وڵانه به‌بێ ته‌گه‌ره نابن، له کاتێکدا هێشتا له هه‌رێمی کوردستانی عێراق ده‌ستورێکی په‌سه‌ند کراو نییه بتوانێت پشتی پێ ببه‌سترێت بۆ ئه‌و هه‌نگاوانه.
زانیاری زیاتر له ده‌قی به‌رنامه‌که‌دایه:
|
<urn:uuid:8a2f1eda-7870-481c-a246-890eac743165>
|
CC-MAIN-2017-26
|
https://www.dengiamerika.com/a/1963878.html
|
2017-06-26T07:12:21Z
|
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2017-26/segments/1498128320685.63/warc/CC-MAIN-20170626064746-20170626084746-00129.warc.gz
|
ckb
| 0.993791 |
Arab
| 12 |
{"ckb_Arab_score": 0.9937910437583923}
|
ده‌یان هه‌زار که‌س له شاری سه‌نعا، پایته‌ختی یه‌مه‌ن خۆپیشاندان ده‌که‌ن و داوا ده‌که‌ن که‌س و کاری سه‌رۆکی وڵاته‌که عه‌لی عه‌بدوڵا ساڵح ، ده‌ستبه‌رداری پۆسته‌کانی حکومه‌ت بن و وڵاته‌که‌ش جێبهێڵن.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه ، خۆپیشانده‌ران داوای لاچونی که‌س و کاری به‌ڕێز ساڵحیان کردووه له پۆسته‌کانی سه‌رکردایه‌تی هێزه ئاسایشیه‌کان، خۆپیشانده‌ران سه‌نگییان خستۆته سه‌ر له کار لادانی ئه‌حمه‌د ساڵح کوڕی سه‌رۆکی وڵاته‌که له پۆستی سه‌رکرده‌ی ده‌سته‌ی پاساوانی تایبه‌تی عه‌لی عه‌بدوڵا ساڵح.
سه‌رۆکی یه‌مه‌ن هێشتاش له عه‌ره‌بستانی سعودیه‌یه بۆ چاره‌سه‌رکردنی ته‌ندروستی برینداریه‌که‌ی له پاش ئه‌و هێرشه‌ی له سه‌ره‌تای ئه‌م مانگه‌دا کرایه سه‌ر کۆشکی سه‌رۆکایه‌تی یه‌مه‌ن.
کاربه‌ده‌ستانی یه‌مه‌نی ده‌ڵێن به‌ڕێز ساڵح ، پلانی هه‌یه له ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژێکدا بگه‌ڕێته‌وه بۆ وڵاته‌که‌ی، به‌ڵام ڕۆژی هه‌ینی ئاژانسی ده‌نگ و باسی فه‌ڕه‌نسا له زاری کاربه‌ده‌ستێکی عه‌ره‌بستانی سعودیه‌وه که ناوی نه‌هێنراوه ده‌ڵێت عه‌لی عه‌بدوڵا ساڵح ناگه‌ڕێته‌وه بۆ یه‌مه‌ن.
هه‌ر ڕۆژی هه‌ینی خۆپیشانده‌رانی یه‌مه‌نی ڕژانه سه‌ر شه‌قامه‌کان و داوای لادانی به‌ڕێز ساڵحیان ده‌کرد له ده‌سه‌ڵات و له هه‌مان ده‌میشدا هه‌ندێک له خۆپیشانده‌ران داوای مانه‌وه‌ی عه‌لی عه‌بدوڵا ساڵحیان ده‌کرد له ده‌سه‌ڵاتدا.
|
<urn:uuid:2a0dc0ad-5599-4493-8d3f-241f27552bbd>
|
CC-MAIN-2017-26
|
https://www.dengiamerika.com/a/yemen-20june2011-124183549/970878.html
|
2017-06-23T19:12:12Z
|
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2017-26/segments/1498128320130.7/warc/CC-MAIN-20170623184505-20170623204505-00452.warc.gz
|
ckb
| 0.99962 |
Arab
| 7 |
{"ckb_Arab_score": 0.9996203780174255}
|
ده‌نگده‌رانی عێراقی له دوو پارێزگای که زۆرینه‌ی دانیشتوانه‌که‌ی له سوننه‌کانن ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه ده‌نگ ده‌ده‌ن بۆ هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نه‌کانی هه‌ردوو پارێزگای نه‌ینه‌وا و ئه‌نبار.
به‌هۆی ڕه‌وشی ئاسایشیه‌وه کاربه‌ده‌ستانی عێراقی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نه‌کانی ئه‌و دوو پارێزگایه‌یان بۆ ماوه‌ی دوو مانگ دواخست.
بارێکی توندی ئاسایش گیراوه‌ته به‌ر له‌وانه قه‌ده‌غه‌کردنی هاتوچۆی ئۆتۆمبێل له هه‌ردوو پارێزگاکه‌دا ئه‌نبار له ڕۆژئاوا و نه‌ینه‌واش له باکور.
نزیکه‌ی دوو ملیۆن و هه‌شتسه‌د هه‌زار که‌س مافی ده‌نگدانیان هه‌یه له هه‌ردوو پارێزگادا بۆ هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نه‌کانی ئه‌و دوو پارێزگایه.
له مانگی چواردا بێجگه له سێ پارێزگاکه‌ی هه‌رێمی کوردستانی عێراق ده‌نگدان له پارێزگانی تری وڵاته‌که‌دا به‌ڕێوه‌چوو.
هه‌ردوو پارێزگای ئه‌نبار و نه‌ینه‌واش شوێنی ناڕه‌زایی ده‌ربڕین بوون به‌رامبه‌ر حکومه‌ته‌که‌ی نوری ئه‌لمالیکی سه‌ره‌ک وه‌زیری عێراق که شیعه ئاینزاکان تیایدا زۆرترایه‌تین.
هه‌ندێک له عێراقیه‌کان گومانیان هه‌بووه له دواخستنی هه‌ڵبژاردنه‌کانی نه‌ینه‌وا و ئه‌نبار و دواخستنهکهشیان به پیلانێکی سیاسیانه ناودێر کردبوو.
وه‌ک پاراستنی ئاسایشی هه‌ندێک له ده‌نگده‌ران دوو جار له‌لایه‌ن هێزه‌کانی پۆلیس و ئاسایشه‌وه دهپشکندران .
سه‌دان که‌س له 28 پارتی سیاسی پارێزگای نه‌ینه‌وا و 16 لایه‌نی سیاسی له پارێزگای ئه‌نبار پێشهبڕکێیانه له‌سه‌ر به‌ده‌ستهێنانی کورسیه‌کانی ئه‌نجومه‌نه‌کانی پارێزگاکانیان.
له وتووێژێکی ڕاسته‌وخۆدا له‌گه‌ڵ ستۆدیۆی به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مریکادا ئه‌میر گۆران په‌یامنێری ده‌نگی ئه‌مریکا له شاری موسڵ باس له ڕه‌وشی ئه‌مڕۆی شاری موسڵ و هه‌روه‌هاش ناکۆکیه‌کانی نێو لیستی برایه‌تی کورد ده‌کات، وه‌ک ده‌ڵێت ناکۆکیه‌کان گه‌یشتونه‌ته ئه‌و ئاسته‌ی شه‌ڕه ده‌ستیش ڕوویانداوه.
زانیاری زیاتر له‌م وتووێژه‌دایه له‌گه‌ڵ ئه‌میر گۆران:
|
<urn:uuid:5a7a284e-c882-4756-827a-3f95f2465f3b>
|
CC-MAIN-2017-26
|
https://www.dengiamerika.com/a/1685645.html
|
2017-06-23T12:07:27Z
|
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2017-26/segments/1498128320057.96/warc/CC-MAIN-20170623114917-20170623134917-00160.warc.gz
|
ckb
| 0.992964 |
Arab
| 8 |
{"ckb_Arab_score": 0.9929636120796204}
|
ئینسـتـتیوتی كۆمه‌ڵـگای ئازاد له واشـنتۆن ڕۆژی چوارشه‌ممه میواندارێتی باسێـكی كرد له‌ژێر ناوی هه‌ڵبژاردنه‌كانی توركیا و ده‌رئه‌نجامه‌كان بۆ ڕێبازی ده‌ره‌وه‌ی توركیا.
شـاره‌زایانی بنیادی توێژینه‌وه‌كانی ئابوری و كۆمه‌ڵایه‌تی توركیا بنكه له ئه‌سته‌نبوڵ له‌ناو بهشـدارانی ئه‌م باسه بوون.
هاوكارمان ده‌خیلی شه‌ممۆ له‌وێ ئاماده بووه، وه ڕاپـۆرتێـكی له‌و باره‌یه‌وه ئاماده‌كردووه.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی ڕاپـۆرته‌كه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیه‌ی سه‌ره‌وه، ماوه‌كه‌ی 14 خوله‌كه.
|
<urn:uuid:1dfeb0ee-7efa-4d5c-b3c3-f68b67305a15>
|
CC-MAIN-2017-26
|
https://www.dengiamerika.com/a/a-58-2007-03-02-voa2-89203467/949104.html
|
2017-06-23T12:07:39Z
|
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2017-26/segments/1498128320057.96/warc/CC-MAIN-20170623114917-20170623134917-00160.warc.gz
|
ckb
| 0.985293 |
Arab
| 13 |
{"ckb_Arab_score": 0.9852931499481201, "sdh_Arab_score": 0.011803319677710533}
|
کەمی بەرگەگرتنی ڕێژەی پاتری موبایلەکانمان یەکێکە لە کێشەکانی زۆربەمان، هۆکار زۆرن لەوانە بەکارهێنانی موبایلەکانمان ڕۆژانە بەبێ وەستان و بارگاویکردنەوەی، بەڵام لە ڕاستیدا هەندێک نەرمەواڵەش هەن بەردەوام لە ڕێژەی پاتریکە دەبەن نموونەیەکی وەک یاری Pokémon Go چونکە هەمیشە بە کوژاوەی و داگیرساوی لە ڕێژەی پاتری موبایلە دەبات و وزە سەرف دەکات، ئەمڕۆکە ڕوونی دەکەینەوە کە ڕێگە چارەیەک بدۆزیەوە و ئەو نەرمەواڵانە دیاری بکەین کە زۆرترین ڕێژە پاتری دەبەن کە ئەمە دەبێتە پرسیار بۆ تۆ، هێشتا ئامادەی بەکاریان بێنیت.
ئەوانەی زۆرترین ڕێژەیان داگیرکردووە
هەندێک جار، پێویستە سێری بەشی Settingsی ئامێرەکەمان بکەین و باتایبەتیش بەشی Battrey چونکە لێرەدا کۆمەڵێک داتا و ئامارمان نیشان دەدات کە ئامێرەکەمان زۆرترین وزەی پاتریکەی لە چیدا بەکاریهێناوە کە بەدڵنیایەوە ئەم یارمەتی تۆ دەدات بۆ دۆزینەوەی کێشەی پاتریکەت و بتوانیت بەکەمکردنەوەی ئەم کردارانە ڕێژەی وزەی پاتریکەت بۆ ماوەیەکی زیاتر و زیاتر بهیڵیتەوە.
بۆ دۆزینەوەی لە زۆرێک لە ئامێرەکانی ئەندرۆید سەرەتا دەبێت بچیتە Settings دواتریش Power Management (یان هەر نووسراوە Battrey وەک موبایلەکانی سامسۆنگ) دوای کردنەوەی ئەگەر سێربکەیت بەشێوەی ڕیزکراو ئەو نەرمەواڵەنەی داناوە کە بوونتە هۆی بەکارهێنانی زۆرترینی ڕێژەی وزەی پاتریەکە وە دەتوانیت کرتە لە هەریکێکیان بکەیت بەشێوەی هێڵکاری بەپێی کاتەکان دیاری دەکات.
چی بکەم لە دوایی زانینی ڕێژەی بەکارهاتووی پاتری ئامێرەکەم؟
ئێستا تۆ توانیوتە بزانیت چی زۆرترین وزەی پاتریت دەبات، ئێستا بڕیار لەدەس خۆتە، نەرمەواڵەکان دیاری بکە و پاشان بڕۆ Applicaton و بیاندۆزەرەوە، چارەسەری سەرەتایی ئەوەیە بەتەواوی بیسڕیتەوە یاخوود داتاکەی بسڕیتەوە (Clear Dataی بکەیت) تا گرفتی پاتریەکەت چارە بکەیت. ئەوە چارسەریی کاتییە ئەگەر داتاکانی بسڕیتەوە بەڵام چارسەری باشتر ئەوەیە بەتەواوی بەرنامەکە ڕاگری (Force Stop).
گرنگە بگووترێت تۆ لەوانەیە لە دوایی زانینی ئەمە دوو بڕیار بدەیت یان چارەسەری کاتی یان سڕینەوە، بەڵام بە سڕینەوەی باشتر و کاریگەترە چونکە دەبێتە هۆی لەکارخستنی تەواوی نەرمەواڵەکە و چیتر کارناکات، چونکە زۆرێکیان ئەگەر کاریشیان پێنەکەیت ئەوان هەر کاردەن و وزە دەبەن لە پاتریەکە.
ئەی چی بکەم ئەگەر نەرمەواڵە نەبوو لە ڕێژەکدا؟
زۆرجار لەکاتی نیشاندانی زۆرترینی ڕێژەی بەکارهاتووی پاتریدا لە جیاتی نەرمەواڵە هەندێک لەکردارەکانی موبایلەکەمان دەبینین کە زۆرترین ڕێژەیان داگیرکردووە، بەڵام لەهەندێک لەمانەش چارەسەرەکەی ئاسانە نموونە ئەگەر Screenی نیشندا ئەوا تەنها بە کەمکردنەوەی ڕێژەی ڕووناکی ڕوونەماکەت کێشەکەت چارە دەبێت، لەهەر کاتێکی تردا بۆ چارەسەری کەمی بەرگەگرتنی پاتری کەمکردنەوەی زۆری کردارەکانە کە بەسەر ئامێرەکانمان دەی چەسپێنین.
لە کاتێدا تۆ ڕێژەیەکی زۆرت دیت بە جیاوازیەکی زۆری ڕێژەی سەدی تەنها چارەسەر ئەوەیە ڕووناکی ڕوونەماکەت کەم کەیەوە یاخوود لانی کەم وای لێبکەیت کە بەپێی ڕووناکی دەورووبەر خۆی بگونجێنێت، بەدڵنیایەوە کاریگەری خۆی دەبیت بۆت.
هیوای سوود، لە لێدوانەکان ئەگەر تۆ بەشێوەیەکی باشتر لەم ڕێگایە چارەسەری کێشەی کەمی پاتریت کردووە بینووسە بابەتەکە دەوڵەنتر و باشتر بکە.
له‌لایه‌ن هاوكارانمان له ئه‌ندرۆید كورد ئاماده‌كراوه
|
<urn:uuid:fc5829ed-5e05-4964-93f0-2135c55cab75>
|
CC-MAIN-2017-26
|
http://techeye.org/browse/11821
|
2017-06-24T06:50:32Z
|
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2017-26/segments/1498128320227.27/warc/CC-MAIN-20170624064634-20170624084634-00241.warc.gz
|
ckb
| 0.965876 |
Arab
| 22 |
{"ckb_Arab_score": 0.9658764600753784, "sdh_Arab_score": 0.025911694392561913}
|
پـیته‌ر کینگ ئه‌ندامی کۆماری ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی ئه‌مه‌ریکا ئه‌مڕۆ پـێـنجشه‌ممه پـشـتڕاستیکرد که‌وا سوله‌یمان ئهبولغهیثی زاوای بن لادن که بۆخۆشی گوته‌بێژی پـێشـووی ئه‌لقاعیده بووه، له لایه‌ن ده‌زگای زانیاری ئه‌مه‌ریکا CIA و ئۆفیسی لێـکۆڵینه‌وه‌ی فیدراڵی FBI له ئوردن ده‌سـتگیرکراوه.
پـێشـتر ڕۆژنامه‌یه‌کی تورکیا بڵاویکرده‌وه که‌وا سوله‌یمان ئه‌بولغه‌یث یه‌که‌م جار مانگی ڕابردوو له ئوتێـلێـکی گه‌وره‌ی ئانکه‌ره‌ی پایته‌ختی تورکیا ده‌سـتگیرکرابوو، پاشـان ده‌سه‌ڵاتدارانی تورکیا بۆ ئوردن ده‌ریانکردووه و له‌وێش له لایه‌ن ده‌زگای CIA وه ده‌سـتگیرکراوه.
کاربه‌ده‌سـتانی تورکیا ئاماده نه‌بوون هیچ لێـدوانێـک له باره‌ی ئه‌م هه‌واڵه‌وه بده‌ن.
جێی وه‌بیرهێنانه‌وه‌یه ئه‌بولغه‌یث له پاش هێرشه تێرۆرسـتیـیه‌کانی سـاڵی 2001 ی سه‌ر وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا، له چه‌ند ڤیدیۆیه‌کدا ده‌رکه‌وت و وه‌ک گوته‌بێژی ئه‌لقاعیده هه‌ڕه‌شه و لێـدوانی ده‌دا. پـێشـبینی ده‌کرێت له دادگای فیدراڵی له نیویۆرک دادگایی‌بکرێت.
|
<urn:uuid:bb81cd90-8eb1-42bd-911b-cd385a0a0206>
|
CC-MAIN-2017-26
|
https://www.dengiamerika.com/a/1617263.html
|
2017-06-29T01:59:03Z
|
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2017-26/segments/1498128323842.29/warc/CC-MAIN-20170629015021-20170629035021-00001.warc.gz
|
ckb
| 0.997492 |
Arab
| 12 |
{"ckb_Arab_score": 0.9974923729896545}
|
مایكڵ ئادلێر لێـكۆڵهرهوهیه له نێوه‌ندی نێونه‌ته‌وه‌یی Woodrow Wilson بنكه له واشـنتن، وه یه‌كێـكه له‌و ڕۆژنامهنووسـانهی به‌رده‌وام چاودێری كاروباری ئێران ده‌كه‌ن و بۆ ماوه‌یه‌كیش په‌یامنێر بووه له ده‌زگای نێونه‌ته‌وه‌یی وزه‌ی ئه‌تۆمی و ئاگاداری وردی هه‌یه له‌سه‌ر مه‌سه‌له‌ی ناوه‌كی ئێران.
له میانه‌ی گفتوگۆیه‌كدا له‌گه‌ڵ هاوكارمان به‌ڵێـن سـاڵح مایكڵ ئادلێر ده‌ڵێت هێشـتا بوار بۆ چاره‌سه‌ری دیپـلۆماسی له‌گه‌ڵ ئێران‌دا ماوه، بۆیه پـێی وانیـیه به‌م زووانه ئه‌گه‌ری لێـدانی دامه‌زراوه ناوه‌كیـیه‌كانی ئێران هه‌بێت.
به‌ڵێن سـاڵح ڕاپـۆرتێـكی له‌سه‌ر تێبینییهكانی مایكڵ ئادلێر ئاماده‌كردووه و ده‌توانن گوێبیسـتی بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیه‌ی سه‌ره‌وه، ماوه‌كه‌ی 6:52 خوله‌كه.
|
<urn:uuid:48fc4961-a4f1-4ddf-9a3c-da05cd2cb481>
|
CC-MAIN-2017-26
|
https://www.dengiamerika.com/a/a-58-2008-07-17-voa1-89213657/951167.html
|
2017-06-23T05:19:45Z
|
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2017-26/segments/1498128320003.94/warc/CC-MAIN-20170623045423-20170623065423-00096.warc.gz
|
ckb
| 0.99507 |
Arab
| 8 |
{"ckb_Arab_score": 0.9950699210166931}
|
فه‌رید ئه‌سه‌سه‌رد ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان له میانه‌ی لێدوانێكدا بۆ ده‌نگی ئەمەریكا ڕایگەیاند پێویسته بابه‌تی سه‌ربه‌خۆیی كوردستان له ڕێگای دیالۆگ و وتوێژی ئاشتیانه بێت له‌گه‌ڵ به‌غدا بۆ ئه‌وه‌ی توشی كۆمه‌ڵێک كێشه و گرفت نه‌بینه‌وه.
ئه‌و ئه‌ندامه‌ی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كرد بۆ سه‌ربه‌خۆیی كوردستان پێویستیان به دابینكردنی پێداویستیه‌كان هه‌یه. یه‌كێک له پـێداویستیەكانیش ژێرخانێكی ئابوری گونجاوه، دەڵێت مەرج نیـیە زۆر باشبێت به‌ڵام لانی كه‌م گونجاو بێت بۆ سه‌ربه‌خۆیی.
فه‌رید ئه‌سه‌سه‌رد ئه‌وه‌شی وت "یه‌كێكی تر له پێداویستیه‌كان بریتیه له حكومڕانی ته‌ندروست به‌ڵام من بۆچونی خۆم وایه كه له‌م قۆناغه‌دا كوردستان نه ژێرخانی گونجاوی ئابوری هه‌یه وه نه حكومڕانی ته‌ندروست بۆ سه‌ربه‌خۆیی هەیە."
له باره‌ی ئه‌نجامدانی ڕیفراندۆمه‌وه ئه‌و سه‌ركرده‌یه‌ی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان وتی: پـێویسته پێش ئه‌نجامدانی ڕاپرسی گره‌نتی ئێوه بكرێت كه ڕاپرسیه‌كه ناوچه كوردستانیه جێناكۆكهكانیش دهگرێثهوه چونكه ئه‌گه‌ر به ته‌نها له‌م سێ پارێزگایه‌ی هه‌رێم ئه‌نجام بدرێت ئه‌وا جارێكی تر كورد ئه‌و ناوچانه له ده‌ست ده‌داته‌وه.
|
<urn:uuid:6ea7d574-07e0-4f9a-9289-9339e893cca8>
|
CC-MAIN-2017-26
|
https://www.dengiamerika.com/a/kurdisatn/3351824.html
|
2017-06-28T17:38:34Z
|
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2017-26/segments/1498128323721.80/warc/CC-MAIN-20170628171342-20170628191342-00657.warc.gz
|
ckb
| 0.96884 |
Arab
| 13 |
{"ckb_Arab_score": 0.968839704990387, "sdh_Arab_score": 0.03055690973997116}
|
به‌پـێی هه‌واڵه‌کان به ده‌یان له کاربه‌ده‌سـتانی وه‌زاره‌تی ناوخۆ و به‌رگری عێراق له لایه‌ن هێزێـکی تایبه‌تی سه‌ر به سه‌رۆک وه‌زیران نوری ئه‌لمالیکی به تۆمه‌تی پـلاندانان بۆ لادانی حکومه‌تی عێراقی له‌سه‌ر ده‌سه‌ڵات ده‌سـتگیرکراون.
له‌و باره‌یه‌وه هاوکارمان ئه‌حمه‌د بارزانی گفتوگۆی له‌گه‌ڵ نووسه‌ر و شـاره‌زای سـیاسی سـامی شـۆڕش له له‌نده‌ن کردووه.
سـامی شـۆڕش ده‌ڵێت من ئه‌گه‌ری کوده‌تا له عێراقدا ڕه‌ت ناکه‌م، به‌ڵام کوده‌تاکردن له بارودۆخی ئه‌مڕۆی ئه‌و وڵاته‌دا کارێـکی زۆر سه‌خت و زه‌حمه‌ته، چونکه هه‌ر 150 هه‌زار سه‌ربازی ئه‌مه‌ریکای له‌وێ هه‌یه. پاشـان به دوری نازانێت ئه‌مه ههوڵـێـکی نوری ئهلمالیکیبێت بۆ به‌هێزکردنی ده‌سه‌ڵاتی خۆی.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی گفتوگۆكه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیه‌ی سه‌ره‌وه، ماوه‌كه‌ی 10:44 خوله‌كه.
|
<urn:uuid:c8f45e46-766e-41cd-86d6-283e60b48a3d>
|
CC-MAIN-2017-26
|
https://www.dengiamerika.com/a/a-58-2008-12-18-voa5-89208352/950093.html
|
2017-06-28T15:38:12Z
|
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2017-26/segments/1498128323711.85/warc/CC-MAIN-20170628153051-20170628173051-00492.warc.gz
|
ckb
| 0.991583 |
Arab
| 8 |
{"ckb_Arab_score": 0.9915827512741089}
|
ملیۆنان دۆلار لەناو چوون لە هێرشە ئاسمانییەکەی موسڵدا
مەترسی هەیە چیتر بەغدادی نەتوانێت کاتژمێرە ڕۆڵیکسە نوێیەکە بکڕێت
شانسی دەرکەوتنی خەلیفە لە دەرکەوتنی ئاشکرادا بۆ جاری داهاتوو لە نێوان بوون و نەبووندایە. لە کاتێکدا راپۆرتەکان ئاماژە بەوە دەکەن خەزێنەکەی داعش لە موسڵ بە بۆمبێکی هاوپەیمانان لەناو چوبێت.
هەندێک سەرچاوە دەڵێن ئەبوو بەکر بەغدادی ئەو پارانەی لە دزین و نەوت دەستی کەوتووە، کۆیکردووەتەوە بۆ کڕینی کاتژمێرە ڕۆلێکسەکەی عەقید قەزافی. دەڵێن سەرکردەکەی داعش لە هەموو شت زیاتر حەزی لە کۆکردنەوەی کاتژمێرە جگە لە توند‌و تیژی و ستەمکاری.
بەرپرسە ئەمریکییەکان دەڵێن " ملیۆنان" دۆلار لەناو چوو بەهۆی دوو بۆمبی ٩٠٠ کیلۆگرامییەوە، هەرچەند دەستبەجێ ڕوون نەبووەوە ئاخۆ دۆلار بووە یان دینار. عێراقییەکان لە سەرانسەری وڵات‌دا هیوا دەخوازن ئەو پێگەیە پڕیشبێت لە ٢٥٠ دیناریی پیس و پەڵاوی.
|
<urn:uuid:ab3dc807-d211-45a1-8ca5-3935d97d8379>
|
CC-MAIN-2017-26
|
http://yallairaq.com/ku/%D9%87%DB%95%D9%88%D8%A7%DA%B5/%D9%85%D9%84%DB%8C%DB%86%D9%86%D8%A7%D9%86-%D8%AF%DB%86%D9%84%D8%A7%D8%B1-%D9%84%DB%95%D9%86%D8%A7%D9%88-%DA%86%D9%88%D9%88%D9%86-%D9%84%DB%95-%D9%87%DB%8E%D8%B1%D8%B4%DB%95-%D8%A6%D8%A7%D8%B3%D9%85/
|
2017-06-26T19:03:56Z
|
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2017-26/segments/1498128320863.60/warc/CC-MAIN-20170626184725-20170626204725-00226.warc.gz
|
ckb
| 0.901959 |
Arab
| 13 |
{"ckb_Arab_score": 0.9019594788551331, "sdh_Arab_score": 0.08056925982236862, "hac_Arab_score": 0.01747504621744156}
|
وەزیری دەرەوەی ئه‌مه‌ریكا كۆڵن پاوەڵ گوتی چه‌ندەها كاری جینۆساید له سودان كراوە و له‌وانه‌یه ئێستاش له ناوچه‌ی دارفوری ڕۆژئاوای سودان به‌ردەوام بێت.
به‌ڕێز پاوەڵ ئه‌مڕۆ پێنج شه‌ممه به دەستهیهكی سیناتی ئه‌مه‌ریكای گوت حكومه‌تی سودان و میلیشیاكانی سه‌ر به حكومه‌ت كوشتن و دەستدرێژی كردنه سه‌ر ناموس و دەستدرێژی تر دژ به ئهفهریكایه ڕەشهكانی دارفور دەكه‌ن.
له كاتی شایهتیدانهكهدا، به‌ڕێز پاوەل داوای له نه‌ته‌وە یه‌كگرتووەكان كرد لێكۆڵینه‌وەیه‌كی ته‌واو له‌سه‌ر ئه‌و كێشه‌یه بكه‌ن.
|
<urn:uuid:f95de226-3af1-4db0-97cc-66616759816a>
|
CC-MAIN-2017-26
|
https://www.dengiamerika.com/a/a-58-a-2004-09-09-3-1-89155302/941615.html
|
2017-06-26T12:21:54Z
|
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2017-26/segments/1498128320736.82/warc/CC-MAIN-20170626115614-20170626135614-00158.warc.gz
|
ckb
| 0.976963 |
Arab
| 8 |
{"ckb_Arab_score": 0.9769625663757324, "sdh_Arab_score": 0.02035457268357277}
|
د.شوان قەڵادزەيى
لەدوای نسکۆی شۆڕشی کورد لەساڵی ١٩٧٥ودەرکەوتنی چەندین ھێزی ئایدلۆژی جیاوازلەسەرگۆڕەپانی کوردستان,ئاسایی بووتەوژمێکی ئیسلامی بەڕێبەرایەتی عولەما وزانا بێتە مەیدانی کاروئیعلانی جیھادوشٶڕش بکات لەدژی ڕژێمی دکتاتۆری بەغدا.
ھەرچەندە ئەوئیعلان کردنە زۆردواکەوت وپێویست بوو زانایان و تەوژمی ئیسلامی لەدژی ستەمی ڕژێمەکانی عێراق سەرقافڵەی شٶڕش وبەرخودان بوبان وبیان سەلماندبا کەپیاوی حرب ومیحڕابن..
و م جمال شارباڕێری
لەھەشتاکان چواچێوەی خەباتی باسک وتەوژمی شٶڕشگێری ئیسلامی فراوان بوو،چونکەلەلایەک جەوروستەمی ڕژێم گەیشتە لوتکە،لەلایەکی تریش سەرکردەیەکی وەکو بەرێزمامۆستا ملاعپمان ئەرکی ڕێبەرایەتیەکەی خستەسەرشانی خۆی.
لەدھۆک ھێزی انێاراللە کە سەیدایان مامۆستاملاانوەری گلی وسیدعلی شیلانی وچەندانی ترھاتنە ریزەکانی باسکەوەوئەێارواللەیان ھەڵوەشاندەوە،لەلایەکی ترسەرکردەوئەندامانی بزوتنەوەی پەیوەندی ئیسلامی [حرکە الرابگە الاسلامیە]ناونیشانی خۆیان وازلێ ھێناولە ریزەکانی بزوتنەوە دا گیرسانەوە کە لەنێویاندامامۆستا شێخ عبداللگیف ی واژەیی ومامۆستاشێخ محمدی بەرزنجی وچەندین کەسی سەرکردەو گەنجی دیاری تر،لەشکری قورئانیش کەباڵی سەربازی ئەوڕێکخراوەبوولە مەکتەبی سەربازی بزوتنەوە درێژەی بەکارەکانیدا.
ئینجابەرەبەرە زانا ناودارەکانی کوردستان نمونەی مامۆستاسید نجم ا‌لدین ی چەمجەماڵی ومامۆستاملامحمدی ھۆرێنی گەرمیان ومامۆستاکریکارو مامۆستامغدیدومامۆستاشەریف و م جمال شارباڕێری ومامۆستاعلی باپیرومامۆستا ملاقادری کۆکۆیی ومامۆستا علی مەمک ومامۆستاملاعلی پینجوینی ومامۆستا ملاێدیقی سەرگەتی ومامۆستا عبدالقادری برایەتی ومامۆستا سلمان و چەندین سەرکردەی ھەڵکەوتوی شاری ھەولیرلەپێش ڕاپەڕین لەگەڵ ژوالنون و ابوعلی الموێڵی لەریزەکانیدا دەرکەوتن..
لەبەرئەوەی بزوتنەوە لەسەرتاوە بەدەستێکی سپی ودڵێکی بەفرینی بۆسەرخستنی دۆزی ڕەوای کوردھاتەئاراوە،وە خاوەنی ڕابەرو قیادەیەک بووھیچ کەس بەشەرمی نەئەزانی لەدواوەی بڕوات،ھەرخودی ئەوە وای کرد ھەموتوێژوچینەکانی کوردستان لەخۆبگرێت، ھەرلەزانایان و ڕٶشنبیران وگەنجان و کەسایەتیەکۆمەلایەتیەکان و عەشائیروبەگ و ئاغاوات وتەوژمی نەقشی وقادری و ئەھلی مەژاھیب و سەلەفی وسەیدو شێخ وبنەماڵە ئاینیەکان ومامۆستایانی زانکۆ‌و ئافرەتان و خویندکاران و ئەوانی تر،سەرجەمیان لە باوەشی میھرەبانی باسکدا بەئاسودەیی کورەی شٶڕشیان گەرم کرد.چەندین ئەفسەروپلەداری کورد‌و تورکمان و عەرەب پەیوەندی تایبەتیان بەوھیزە تازەوەکرد.
لەوکاتەدا واتەسەردەمی جەبەروتی بەعس دومەکتەب بۆبزوتنەوە جێی گرنگی پێدان بوون ئەوانیش مەکتەبی عەسکەری بەسەرپەرشتی بەریزمامۆستاملاعلی عبدالعزیزکەبەھۆی مێژوی رابردویی و ناسراوی وئازایەتی کاریگەری دیاری ھەبوولەسەربەگەڕخستنەوەی ڕوحیەتی بەرنگاری وبەرھەڵستی بەعس لەروی سەربازیەوەوبەخشینەوەی مەعنەویەتیش بەھیزە کوردیەکانی تر..
مەکتەبی ڕاگەیاندنیش لەڕێی گۆڤاری [النفیری عەرەبی ودەنگی باوەر]وھێڵەکانی تری ڕاگەیاندن بووە باڵوێزێکی ڕاستگۆبۆزیاترناساندنی تاوانەکانی ڕژێم بەکۆمەڵگەی مردوی ئەوکاتەی نێودەوڵەتی وناساندنی دۆزی ڕەوای گەلی کوردستان.کەلەزۆربەی وێستگەکاندا خامەوقەڵەمە بەبڕشتەکەی بەرێزمامۆستاملا احمدکاکە محمودھەمیشە کاری ئەکردولەکێلاندا خۆی ڕانەئەگرت..
شێوازی کاری باسک نەک تەنھا لەباشور بەلکولەناوکوردەکانی رۆژھەلاتی کوردستانیشداتەواو ڕەنگی دابۆوەوپەرەی سەندبوو،چونکە بزوتنەوە بەمۆدێلێکی تازەوە شٶڕشی دەست پێ‌کرد،کە خۆماڵی بوون وئیسلامی بوون و خۆشەویستی خەڵک و خاک و دلسۆزی وراستگۆیی وخاکی بوون لەسیماکانی بوون،لەھەمان کاتا موعجیب نەبووبە نەسیم و شنەبای ولاتانی دەوروبەروعەرەب،یاخود بیرۆکە و بیردۆزە ماوە بەسەرچووەکانی ڕۆژەھەڵات و ڕٶژئاوا،وەکردەوەکانی لەوکاتەدا پێش قسەکردن بووە، بۆرزگاری وئازادی خەلکی کوردستان دەیان سەرکردەو پێشمەرگەی کردۆتە قوربانی ،یاخودلەزیندانەکانی بەعسدالەسێدارەدراون وە کومامۆستا ملامحمدی کونە فلوسەوحاجی منوروشەھیدخاڵێ و..ھتد..
ھەرئەوئاراستەیەش بوووای کرد کە بزوتنەوە ڕٶڵی گەورەببینێت لە سەردەمی شاخ و ڕاپەڕین ودوای ڕاپەرین،وەلەپرۆژەی ئازادکردنی عیراق وەکوسێیەم حزبی کوردستان ناوی تۆماربکریت،لەکۆنگرەکانی تاران و ڤیەنناوکۆلنی ئەڵمانیاونیورک ولەندەن موێعب ئاسا و راسگۆیانە پەیامی کوردانی مەزڵوم و ھەڵەبجەوئەنفالی بەدونیائەگەیاند..
لەئێستادا کەکوردستانی باشوربەدەست چەندین قەیرانی سیاسی و ئابوری ویاسایی وکۆمەڵایەتی تێ ئەپەڕێت بەتایبەت کەبزوتنەوە لەدەرەوەی حکومەت و دەسەڵاتە و لەھەمان کاتیش‌دا بۆھێنانەدی ئەمڕۆی کوردستان خوێن و قوربانی پێشکەش کردووە وھیجرەت و ئاوارەیی وو تاڵ و سوێری چەشتووەوژیانی ناوئەشکەوتی لەبری دۆشەکی گەرم ھەڵبژاردووە، ڕەوانییە لەبەرامبەرقەیرانەکان وستەمی سەر فەرمانبەران و مامۆستایان وجەماوەر دەنگی دلێرترنەبێت، بەتایبەت کەلەدەرەوەی یاسا و داخستنی پەرلەمان بەئەجیندای حزبی و دەسەڵات خەڵک برسی ئەکرێت وپاشەکەوتی زۆرەملێی بەسەر فەرمانبەران ئەسەپێندرێت و رۆژلەدوای ڕۆژباج و ڕسوماتی لەسەرھاولاتیان زیادئەکریت وڕێژەی ھەژاری و بێ‌کاری بۆسەرولەسەدا٢٥بەرزئەبێتەوە،وە جۆرەھا کلتوری ناپەسندلەناوکۆمەڵگەی کوردەواری بڵاوئەبێتەوەوبازرگانی کردن بەمادە ھۆشبەرەکان ئەبێتەدیاردە ونێرگەلەکێشان وتریاکیش گەنجانی ولاتی داروخاندووە.
بەھۆی نادادی و ستەمی دەسەلاتیشەوە زەویەکشتوکاڵیەکان داگیرکراون وتەنانەت شوێنێک نەماوەتەوە شوان و گاوانەکان ئاژەڵەکانی لێ بلەوەڕێنن،وەبەھۆی کەم تەرخەمی حکومەت وھاوکاری نەکردنیان بەرھەمەکانی جوتیاران بەبازارناکریت وزەرەرمەند ئەبن .لەبری پێدانی بەخشین بەخوێندکارانی زانکۆپارەیان لێ وەرئەگیرێت وبەشی ناوخۆیشیان بەکرێ پێ ئەدرێت.
لەئەنجامی پیسبوونی ژینگەوگرنگی نەدان بەئاسایشی خۆراک وبەرەڵایی بازار زۆرینەی خەڵکی کوردستان نەخۆشەوحالەتی دەرونی ناجێگیرە،نەخۆشخانە ئەھلیەکانیش خەریکی ڕوتانەوەی خەلک و نەخٶش وھاونیشتمانیانن،خوێندنی باڵازیاتربەرەوپارالێل وتایبەتی ئەچیت،ئەوە لەکاتێکدایە کەکوردستان لەسەر دەریای نەوتەوبەردەوامیش ڕۆژانە زیاترلەملیۆنێک بەرمیل نەوت ئەفرۆشرێت ونرخی بەرزئەبێتەوە بەڵام خەڵک زیاترھەژارئەبیت وگرانی زیاترتەشەنەئەکات و خەلک یادی گرانی سەردەمی جەنگی جیھانی ئەکاتەوە.
لەبەرئەوە پێویستە بزوتنەوە لەویادەدا بەئیرادەیەکی بەھێزەوە بەپشت بەستن بەجەماوەروبەنەخشە ڕێگایەکی کردەییەوە پەیام بداتە دەسەڵات و بەڕاشکاوی بەحزبە دەسەڵاتدارەکان بڵێت ئێمە ناتوانین لەبەرامبەرئەم ھەمووگەندەڵی و ناعەدالەتی و ناشەفافی داھات وبرسی کردنی ھاونیشتمانیانمان بێ دەنگ بووەستین،وەھەر ڕٶژە لەپارکیک یالەمەیدانێک بەئامادەبوونی رابەری گشتی ومەکتەبی سیاسی و سەرکردایەتی کۆبوونەوەی جەماوەری ئەنجام بدات وھەنگاوبەھەنگاوفشارەکانی زیادبکات وکارتی سورلەبەرامبەریان بەرزبکاتەوە بەمەبەستی چارەسەری قەیرانەکان و پشتیوانی جەماوەر[ان اللە لایحب الجھربالسوء الامن ڤلم….]،چونکە سەدان و بەڵکوھەزاران مەزلوم لەکوردستان ھەیەو ھاوارئەکات[وامعتێما]بەلام معتێمێک نییە وەلام بداتەوە و ڕآشکاوانە ھەڵوێست بنوێنێت،گرنگە لەم دۆخە ناھەموارەدا باسک ئەوبۆشاییە پڕ بکاتەوە وخامۆشی بشکێنێت وبۆھەمووئەگەرەکان ئامادەسازی بکات،وەنوێنەریش بۆلیژنەی ڕێفراندۆم دیاری نەکات تابەڵێنی پڕٶتۆکۆلی بۆچارەسەری گرفتی موچەی فەرمانبەران و قەیرانەکانی ترلەلایەن دەسەڵات وحزبە حوکمڕانەکانەوە بەتایبەت یەکێتی وپارتی رانەگەیەنرێت.
لەبنچێنەدا ئەوە ئەرکی سەرەکی وڕاستەقینەی ئێمەیە لەھەمان کاتدا،گەرانەوەیە بۆئەێاڵەتی سیاسەتی سەرەتاکانی ڕاگەیاندنی بزوتنەوە،جگەلەوە باس کردنی دادگەری لەژێر لێوانەوە ھیچ لە دۆخەکە ناگۆڕیت ورەنگی ئاڵاونوسراوەکەی سەری ھیج بەرجەستە ناکات ولەدروشم تێ ناپەڕێت و خەلکی کوردستانیش ھوشیاروبەئاگایە.
|
<urn:uuid:8c25c3d9-2751-48ee-85c3-57f6391de4dd>
|
CC-MAIN-2017-26
|
http://basknet.org/?p=1920
|
2017-06-28T20:52:42Z
|
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2017-26/segments/1498128323801.5/warc/CC-MAIN-20170628204133-20170628224133-00398.warc.gz
|
ckb
| 0.816349 |
Arab
| 15 |
{"ckb_Arab_score": 0.8163486123085022, "hac_Arab_score": 0.11158338189125061, "sdh_Arab_score": 0.07172488421201706}
|
سه‌رۆکی دیوانی سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێمی کوردستانی عێراق ده‌ڵێت ئه‌و پڕۆژه‌یه‌ی سه‌رۆکی هه‌رێم که تایبه‌ته به بارودۆخه سیاسیه‌که‌ی عێراق ، هه‌وڵێکه بۆ چاره‌سه‌رکردنی ئه‌و قه‌یرانه سیاسیه‌ی وڵاته‌که‌ی تێکه‌وتوه و پڕۆژه‌که‌ش له‌سه‌ر بنچینه‌ی دوو بیرۆکه‌یه ، یه‌که‌میان میکانیزمی دانوستاندنه‌کانه و دووه‌میشیان سه‌نگی خستنه سه‌ر به‌رنامه‌ی کاری حکومه‌تی داهاتووه.
له گفت و گۆکه‌یدا له‌گه‌ڵ هاوکارمان به‌ڵێن ساڵح ، دکتۆر فوئاد حسێن نکوڵی له هه‌ندێ له‌و ڕاپۆرته هه‌واڵیانه ده‌کات که سه‌باره‌ت به‌و پڕۆژه‌یه نوسراون و ده‌ڵێت له پڕۆژه‌که‌دا به هیچ شێوه‌یه‌ک باس له پۆسته‌کان نه‌کراوه و که‌سیش بۆ پۆستێک یان پۆستێکی تر دیاری نه‌کراوه و هه‌ر بۆیه‌شه سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێمی کوردستانی عێراق له‌و باره‌یه‌وه به‌یاننامه‌یه‌کی بڵاوکردۆته‌وه.
ده‌توانن له ڕێی کلیککردنی ئه‌و فایله ده‌نگیه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ گوێبیستی به‌شی سێهه‌می ئه‌و گفت و گۆیه بن که ماوه‌که‌ی 5:55 خوله‌که.
|
<urn:uuid:545d5f6e-23fa-4ae0-b95b-d0f2a1db6868>
|
CC-MAIN-2017-26
|
https://www.dengiamerika.com/a/fuad-hussain-sep19-103243039/960952.html
|
2017-06-24T19:17:11Z
|
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2017-26/segments/1498128320323.17/warc/CC-MAIN-20170624184733-20170624204733-00534.warc.gz
|
ckb
| 0.998516 |
Arab
| 9 |
{"ckb_Arab_score": 0.9985164999961853}
|
جێـگری سه‌رۆکی ئه‌مه‌ریکا جۆ بایدن ده‌ڵێت کشـانه‌وه‌ی هێزه‌کانی ئه‌مه‌ریکا له عێراق له واده‌ی دیاریکراوی خۆیدا ده‌بێت.
به‌ڕێز بایدن ده‌ڵێت له هاوینی ئه‌مسـاڵدا ئاسـتی قه‌واره‌ی له‌شـکری ئه‌مه‌ریکا له عێراق بۆ 50 هه‌زار که‌م ده‌کرێنه‌وه، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر هاتوو تا ئه‌و ده‌مه‌ش حکومه‌تی نوێی عێراق دانه‌مه‌زرێت.
له‌و باره هاوکارمان حه‌یده‌ر که‌ریم گفتوگۆی له‌گه‌ڵ حسێن عه‌لی که‌مال جێـگری وه‌زیری ناوخۆی عێراق کردووه، ده‌توانن گوێبیسـتی بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 5:26 خوله‌كه.
|
<urn:uuid:8b335c8d-3100-4a75-a850-5f4e159418ff>
|
CC-MAIN-2017-26
|
https://www.dengiamerika.com/a/hsen-ali-kemal-27may10-95045204/958318.html
|
2017-06-25T14:06:36Z
|
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2017-26/segments/1498128320532.88/warc/CC-MAIN-20170625134002-20170625154002-00614.warc.gz
|
ckb
| 0.987898 |
Arab
| 8 |
{"ckb_Arab_score": 0.9878976345062256, "sdh_Arab_score": 0.011595087125897408}
|
پاش په‌سه‌ندکردنی به ئوستان وه یاخود پارێزگارکردنی هه‌ڵه‌بجه، کوت و پڕ و له ماوه‌یه‌کی که‌مدا به بریارێکی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران ته‌لعفه‌ر و تۆزخورماتۆ به دواێدا هات و زۆر که‌سان له‌و بروایه‌دان به مه‌به‌ستێکی رامیاریه‌وه ئه‌م کارانه کراوون. شایانی ئاماژه پێکردنه ئه‌م بریارانه رێگای بۆ زۆر له شاره‌کانی تر خۆش کرد بۆ هه‌مان جۆره داخوازی، له نێوانیان شاری خانه‌قین.
رۆژنامه‌وان حه‌سه‌ن راوی له هه‌ڤپه‌ێڤینێکدا له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مریکا سه‌باره‌ت به داخوازی هاوڵاتیانی شاری خانه‌قین بۆ ئه‌وه‌ی شاره‌که‌یان بکرێته ئوستان وه یاخود پاریزگاه ده‌ڵێ " خانه‌قین شارێکی دێرینه و گه‌وره‌ترین قه‌زا ( فه‌رمانداری) بوه له عێراق پاش نه‌جه‌ف و که‌وتوه‌ته به‌ر جۆره‌ها شاڵاوی رێبازی به‌عه‌ره‌بکردن وڕاگوێزان وگواستنه‌وه. کاک حه‌سه‌ن هه‌ر وه‌ها ده‌ڵی ئه‌مرۆ خه‌ڵکی خانه‌قین به هه‌موو چین و توێژه‌کانیه‌وه، کۆمه‌ڵگای سڤیل، رێکخراوه نا حکومیه‌کان، به‌شی په‌روه‌رده، مامۆستایان و هه‌موو نه‌ته‌وه‌کانی تر وهکوعهرهب و تورکمان به به‌رزکردنه‌وه تابلۆ‌و درووشمی خۆیان هه‌ر له 9ی به‌یانیه‌وه له گۆڕه‌پانی کرندی کۆبونه‌وه و داوای ئه‌وه‌یان کرد خانه‌قین ببێته ئوستان یان پارێزگاه وه داواکاریه‌که‌شیان هه‌م بۆ حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستانه و هه‌روه‌ها بۆ حکومه‌تی عێراقیش. کاک حه‌سه‌ن ده‌شڵێت خانه‌قێن هه‌موو مه‌رج و پێوانه‌کانی به پاریزگار بوونی هه‌یه چ له رووی کۆنی و دیرینیهوه وه چ له رووی قه‌باره و دانشتوانهکهیهوه و ئێستاکه‌ش ژماره‌ی دانیشتوانی فه‌ره‌تر له 180 هه‌زار که‌سه ".
|
<urn:uuid:cc54b4a8-6d08-48a2-8b89-c5a77fd71053>
|
CC-MAIN-2017-26
|
https://www.dengiamerika.com/a/1835833.html
|
2017-06-28T00:25:27Z
|
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2017-26/segments/1498128321961.50/warc/CC-MAIN-20170627235941-20170628015941-00134.warc.gz
|
ckb
| 0.992659 |
Arab
| 11 |
{"ckb_Arab_score": 0.9926589131355286}
|
چالاکوانانی سوریا ده‌ڵێن ڕۆژی هه‌ینی له ئاکامی هێرشی ئاسـمانی هێزه‌کانی حکومه‌تی سوریا بۆ سه‌ر ناوچه‌یه‌ک له ده‌ره‌وه‌ی دیمه‌شق به لای که‌م 7 که‌س کوژران، ئه‌مه‌ش هاوکاتی ئه‌وه‌ی سه‌ربازانی حکومه‌تی به‌شار ئه‌سه‌د له دژی سه‌رهه‌ڵـداوانی وڵات له چه‌ند ناوچه‌یه‌ک به درێژایی خۆرهه‌ڵاتی پایته‌خت وا ده‌جه‌نگن.
جێی ئاماژه‌یه هێزه‌کانی حکومه‌تی سوریا وا بۆ چه‌ندان مانگه هه‌وڵ ده‌ده‌ن کۆنترۆڵی خۆیان به‌سه‌ر دیمه‌شقدا به‌هێزبکه‌ن له ڕێگه‌ی ده‌رپه‌ڕاندنی سه‌رهه‌ڵـداوان له‌و شـارۆچکه و ناوچانه‌ی ده‌وری پایته‌ختن.
بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش حکومه‌تی سوریا بۆ به‌ده‌سـتهێنانی ئه‌م ئامانجه په‌نای بۆ 2 تاکتیک بردووه، یه‌که‌م به گه‌مارۆدانی ناوچه‌کانی سه‌رهه‌ڵـداوانی سوری بۆ ئه‌وه‌ی فشار بخاته سه‌ریان له پـێناو ئه‌وه‌ی خۆیان به‌ده‌سته‌وه بده‌ن، دووه‌میش له ڕێگه‌ی بۆردومانکردنی ئه‌و ناوچانه‌ی له ژێر ده‌سه‌ڵاتی سه‌رهه‌ڵداواندان و کۆڵ ناده‌ن.
چالاکوانێـکی سوری به ئاژانسی دهنگوباسی ئه‌سۆشیه‌تد پـرێسی گوت ناوچه‌ی مه‌لیحه‌ی خۆرهه‌ڵاتی دیمه‌شق که له ژێر ده‌ستی هێزه‌کانی ئۆپـۆزسیۆنه، ڕۆژی هه‌ینی که‌وته به‌ر هێرشی ئاسمانی حکومه‌تی سوریا و له ئاکامدا 7 که‌س گیانیان له‌ده‌سـتدا.
جێی ئاماژه‌یه هێزه‌کانی حکومه‌تی سوریا سه‌نگی هێرشه‌کانیان خستووه‌ته سه‌ر ئه‌م ناوچه‌یه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ده‌که‌وێته سه‌ر ئه‌و جاده سه‌ره‌کیـیه‌ی دیمه‌شقی پایته‌خت به خۆرهه‌ڵاتی غوته‌وه ده‌به‌سـتێت.
|
<urn:uuid:daa83988-a18b-4fac-b09a-a3c924692bcb>
|
CC-MAIN-2017-26
|
https://www.dengiamerika.com/a/1886653.html
|
2017-06-28T00:25:24Z
|
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2017-26/segments/1498128321961.50/warc/CC-MAIN-20170627235941-20170628015941-00134.warc.gz
|
ckb
| 0.99726 |
Arab
| 12 |
{"ckb_Arab_score": 0.9972601532936096}
|
دکتۆر چالاک سه‌ید عومه‌ر به‌رزنجی پـسپۆڕی نه‌خۆشیـیه‌کانی هه‌ناو و دڵ له ئه‌مه‌ریکا له گفتوگۆیه‌کدا له‌گه‌ڵ هاوکارمان حه‌یده‌ر که‌ریم ده‌ڵێت کۆڵسـترۆڵ بریتیـیه له چهوریـیهک که به ڕێژه‌یه‌کی که‌م له خوێنی هه‌موو که‌سێـکدا هه‌یه و ئه‌م چه‌وریـیه زۆر پـێویسته بۆ دروسـتبوونی خانه‌کانی له‌ش و گه‌شه‌کردنیان. ده‌شڵێت گیروگرفت دروست ده‌بێت کاتێـک ڕێژه‌ی ئه‌و چه‌وریـیه یاخود ئه‌م کۆڵسـترۆڵه به‌رز ده‌بێته‌وه بۆ ئاسـتێـکی زیان به‌خش.
دکتۆر چالاک ده‌ڵێت له کاتی شیکردنه‌وه‌ی خوێن بۆ زانینی کۆڵسـترۆڵ، چوار ژماره‌مان ده‌سـت ده‌که‌وێت، یه‌کێـکیان بریتیـیه له ڕێژه‌ی کۆڵسـترۆڵ به گشـتی که ئه‌مه‌ش وا په‌سه‌ند ده‌کرێت له 200 میلیگرام له ناو خوێندا که‌متر بێت.
پاشان کۆڵسـترۆڵی خراپ و کۆڵسـترۆڵی باش هه‌یه. خراپه‌که به LDL ناسراوه و ئه‌گه‌ر ڕێژه‌که‌ی له ئاسـتی ئاسایی خۆی به‌رز بـبێته‌وه ئه‌وا زیان به له‌ش ده‌گه‌یه‌نێت، به تایبه‌تی له خوێنبه‌ره‌کانی خوێن که ئه‌وه ده‌بێته مایه‌ی ته‌نگ بوونه‌وه و ئهسـتوربوونی ئه‌و خوێنبه‌رانه و ڕه‌قبوونیان و له ئه‌نجامدا که‌مبوونه‌وه‌ی خوێن بردن بۆ هه‌ر شوێنێـک که ئه‌و خوێنبه‌ره بۆی بچێت، ئه‌مه‌ش وا باشه که ڕێژه‌که‌ی له 130 که‌متربێت و بۆ ئه‌و که‌سانه‌ی نه‌خۆشی شه‌کره یان نه‌خۆشی دڵیان هه‌یه له 100 که‌متربێت باشتره و به‌پـێی زانستی نوێ باشتریش وایه له 70 که‌متربێت.
کۆڵسـترۆڵی باش که به HDL ناسراوه به شێوه‌یه‌کی ڕاسته‌وخۆ کار ده‌کاته سه‌ر پاکـکردنه‌وه‌ی له‌ش له کۆڵسـترۆڵی زیان به‌خش و ئه‌مه تا ڕێژه‌که‌ی زیاتر بێت زیاتر سوود به له‌ش ده‌گه‌یه‌نێت، وه ئه‌گه‌ر له 60 میلیگرام بۆ هه‌ر لیترێـک له خوێن زیاتربێت ئه‌وا زۆر باشه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر له 40 تا 45 که‌متربێت ئه‌وا ئه‌و که‌سه ئه‌گه‌ری ئه‌وه‌ی لێـده‌کرێت که‌وا زیاتر کۆڵسـترۆڵ زیان به له‌شی بگه‌یه‌نێت و پـێویستی به وه‌رزش و خواردنی سه‌وزه‌مه‌نی هه‌یه تا بتوانێت ئه‌م ڕێژه‌یه به‌رز بکاته‌وه.
چواره‌م پـێی ده‌گوترێت Triglycerides هه‌رچه‌نده له‌سه‌ر کۆڵسـترۆڵ داده‌نرێت، به‌ڵام له ڕاستیدا ئه‌م چه‌وریـیه له خوێندا په‌یدا ده‌بێت له ئه‌نجامی خواردنی کاربۆهایدرایت، وه‌کو برنج، په‌تاته یاخود هه‌ر جۆره دانه‌وێڵه‌یه‌ک که‌وا ده‌بێته به‌رزبوونه‌وه‌ی شه‌کر له خوێن و له هه‌مان کاتدا ئه‌گه‌ر ئه‌و شه‌کره زیاتربێت ئه‌وا له‌ش ده‌یگۆڕێت بۆ ئه‌م چه‌وریـیه و باشتر وایه ڕێژه‌که‌ی له 150 که‌متربێت.
پاشـان دکتۆر چالاک ده‌ڵێت کۆڵسـترۆڵی HDL ئه‌گه‌ر له 60 میلیگرام بۆ هه‌ر لیترێـک له خوێن زیاتربێت ئه‌وا زۆر باشه، بۆ نموونه چه‌ند خانه‌واده‌یه‌ک له ژاپـۆن و ئیتالیا هه‌بوون ئه‌ندامه‌کانیان ته‌مه‌نیان درێژبوو و تووشی نه‌خۆشی جه‌ڵته‌ی دڵ و مێشـک نه‌ده‌بوون. دوای ئه‌وه‌ی سه‌یری خوێنه‌کانیان کرا ده‌رکه‌وت ڕێژه‌ی HDL کۆڵسـترۆڵیان زۆر به‌رزبووه.
دکتۆر چالاک هه‌روه‌ها باس له مه‌ترسیـیه‌کانی کۆڵسـترۆڵ ده‌کات و ده‌ڵێت به‌رزبوونه‌وه‌ی له خوێندا هیچ نیشـانه‌یه‌کی نیـیه تا ئه‌و ده‌مه‌ی مرۆڤ تووشی چه‌ڵته‌ی دڵ یان مێشـک ده‌کات یاخود گێرانی خوێنبه‌ره‌کانی خوێن و کاریگه‌ری به سه‌ر ئه‌ندامه‌کانی له‌شدا ده‌بێت.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی گفتوگۆكه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 12:08 خوله‌كه.
|
<urn:uuid:ec1cb5cb-e3fa-4bef-92e8-60296a133c1b>
|
CC-MAIN-2017-26
|
https://www.dengiamerika.com/a/chalak-barznji-20dec10-112292099/964192.html
|
2017-06-28T00:29:13Z
|
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2017-26/segments/1498128321961.50/warc/CC-MAIN-20170627235941-20170628015941-00134.warc.gz
|
ckb
| 0.999199 |
Arab
| 9 |
{"ckb_Arab_score": 0.9991990923881531}
|
ئەفسەرێـکی پـێشـووی میسر کە ئێسـتا یەکێـکە لە ڕێبەرانی گروپە توندڕەوەکان و لە لایەن هێزە ئاسایشیـیەکانەوە فەرمانی دەسـتگیرکردنی هەیە، بە توندی هێرشی کردووەتە سەر عەبدولفەتاح ئەلسیسی سەرۆکی میسر و داوایکردووە میسریـیەکان جیهادی لە دژ ڕابگەیەنن.
ماڵپەڕی سایت کە بە دوای هەواڵی گروپە توندەڕەوەکاندا لەسەر ئنتەرنێت دەگەڕێت، ڕۆژی چوارشەممە گوتی لە ماڵپەڕێـکی سەر بە قاعیدە تۆمارکراوەیەکی دەنگی بڵاوکراوەتەوە کە دەڵێن هی هیشام ئەلعەشماویـیە و تیایدا گوتویەتی " فرعەونێـکی نوێ خۆی بەسەر میسردا سەپاندووە ئەویش سیسییە."
پاشان هانی خەڵکی داوە شەڕی حکومەتی سیسی بکەن و گوێ بە ژیانی خۆیان نەدەن. ماڵپەڕەکە دەڵێت لە 20 ی مانگەوە ئەو تۆمارکراوە بڵاوکراوەتەوە بە ناوی ئەبو عومەر ئەلموهاجر ئەلمیسری.
دەزگاکانی ئاسایشی میسر پـێـیان وایە ناوبراو نەخشە داڕێژەری کوشتنەکەی هیشام بەرەکات داواکاری گشـتی میسر بووبێت، ئەوەی مانگی ڕابردوو لە نزیک ماڵەکەی خۆی لە قاهیرە بە تەقینەوەیەک کوژرا.
هیشام ئەلعەشماوی یەکێـکە لەو ئەفسەرانەی پـێشووی میسر کە ئێسـتا لە نێو گروپە تێرۆرستیـیەکاندایە.
دەڵێن ناوبراو لە سـاڵی 2007 ڕەوانەی بەردەم دادگای لەشکری کراوە و ساڵی 2011 لە لەشکر دەرکراوە و لە سـاڵی 2013 ڕۆیشتووە بۆ تورکیا و پاشان بۆ سوریا و لەوێ مەشق و ڕاهێنانی لەسەر چۆنێتی دروسـتکردنی تەقەمەنی کردووە و جارێکی دیکە گەڕاوەتەوە بۆ میسر و بەشداری لە مانگرتنەکانی ڕابعە عەدویـیە کردووە و بە دوایدا بەرەو شاری دوڕنەی لیبیا ڕۆیشتووە و لەوێش لە بنکەکانی قاعیدە مەشق و ڕاهێنانی پـێکراوە.
دەشڵێن بەشداری لە چەندان هێرشی خوێناوی لە دژی لەشکری وڵاتەکەی کردووە. هەروەها هەوڵی کوشتنی وەزیری پـێشووی ناوخۆی میسری داوە.
|
<urn:uuid:8452232e-1f97-4600-bb2e-180e61967d98>
|
CC-MAIN-2017-26
|
https://www.dengiamerika.com/a/egypt/2873714.html
|
2017-06-28T10:46:15Z
|
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2017-26/segments/1498128323604.1/warc/CC-MAIN-20170628101910-20170628121910-00673.warc.gz
|
ckb
| 0.968245 |
Arab
| 13 |
{"ckb_Arab_score": 0.9682445526123047, "hac_Arab_score": 0.02171429619193077, "sdh_Arab_score": 0.01005229726433754}
|
یه‌که‌مین مه‌ڕاسیمی به خاکسپاردنی قوربانیانی ڕوداوی ته‌قه‌کردنی کوشنده له قوتابخانه‌ی سه‌ره‌تایی له شـاری نیوتاونی ویلایه‌تی که‌نه‌تیکتی ئه‌مه‌ریکا، ئه‌وه‌ی ڕۆژی هه‌ینی که 26 که‌سی تێدا کوژرا و 20 له‌وانه منداڵ بوون، به‌ڕێوه چوو.
دوشه‌ممه، 2 منداڵی کوڕ ته‌مه‌ن 6 ساڵان به خاک سپاردران، یه‌کێک له کوڕه‌کان خاوه‌ن خوشکی جمک(دووانه) بو که له ته‌قه‌کردنه‌که دا سه‌لامه‌ت ده‌رچوبو. له هه‌مانده‌م ، قوتابخانه‌که(شوێنی ڕوداوه‌که) داخرابو و هێشتا ڕوون نیه چ کاتێک و ئایا قوتابخانه‌یه قه‌ت ده‌کرێته‌وه؟ دوشه‌ممه، قوتابخانه‌کانی تری ئه‌م ویلایه‌ته له ژێر باڕێکی توندی ئاسایش‌دا کرانه‌وه.
پۆلیس به‌رده‌وامه له لێکۆلینه‌وه‌ی له بینای قوتابخه‌نه‌که و شوێنێکی تریش و لێکۆڵینه‌وه‌ی له به‌ڵگه‌کان و سوال و جوابی له‌گه‌ڵ گه‌واهی ده‌ران.
خه‌ڵکی پرسه‌دار به دانانی ده‌سکه گوڵ، وهرچی لیستۆک و فریشته‌ی کاغه‌زی له ده‌ره‌وه‌ی شوێنی مه‌راسیمه‌که، ڕێزیان بۆ 2 منداڵه‌که ده‌ربڕی.
بڕیاره له‌م هه‌فته‌یه مه‌ڕاسیمی به خاکسپاردن بۆ قوربانیانی تریش به‌ڕێوه بچێت.
|
<urn:uuid:6921063d-b596-4048-9b71-9daf11db6b33>
|
CC-MAIN-2017-26
|
https://www.dengiamerika.com/a/1566960.html
|
2017-06-23T15:43:10Z
|
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2017-26/segments/1498128320070.48/warc/CC-MAIN-20170623151757-20170623171757-00054.warc.gz
|
ckb
| 0.99879 |
Arab
| 15 |
{"ckb_Arab_score": 0.9987897276878357}
|
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریکا خانم هێله‌ری کلنتن ئه‌مڕۆ پـێـنجشه‌ممه کۆتایی به سه‌ردانه دوو ڕۆژیـیه‌که‌ی بۆ وڵاتی مه‌کسـیـک ده‌هێنێت، ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه‌ی به‌ڵـێنی دا واشـنتن هاوکاری و پـشـتگیری له وڵاتی هاوسێی باشوری واته مهکسیکگ ده‌کات له به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی له دژی گرووپه‌کانی بازرگانانی مادده هۆشـبهرهکان.
دوێنێ هێله‌ری کلنتن وتی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا هاوبه‌شی له گرتنه ئه‌سـتۆی به‌رپـرسـیارێتی توندوتیژیـیه‌کانی په‌یوه‌سـت به‌و گرووپانه ده‌کات.
خانم هێله‌ری گوتیشی داواکاری ئه‌مریکا بۆ ماده هۆشـبهرهکان و هه‌روه‌ها بردنی چه‌ک به قه‌چاخی له ئه‌مریکاوه بۆ مه‌کسـیک جه‌نگی بازرگانانی مادده هۆشـبهرهکان خۆش ده‌کات.
|
<urn:uuid:65213f79-5be0-46ba-a1d8-824da9424cbb>
|
CC-MAIN-2017-26
|
https://www.dengiamerika.com/a/a-58-2009-03-26-voa2-89237012/955867.html
|
2017-06-27T14:09:37Z
|
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2017-26/segments/1498128321426.45/warc/CC-MAIN-20170627134151-20170627154151-00454.warc.gz
|
ckb
| 0.997305 |
Arab
| 8 |
{"ckb_Arab_score": 0.9973046183586121}
|
پارتی کۆماری شه‌ش کورسی له سه‌نه‌ت وه‌ده‌ست هێنا له هه‌ڵبژاردنه‌کانی ناوه‌ڕاستی گه‌ڕی سه‌رۆکایه‌تیدا که سێ شه‌ممه به‌رێوه چون به‌ڵام زۆرینه‌یان وه‌ده‌ست نه‌هێنا به‌و شێوه‌یه‌ی له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران ده‌ستیان که‌وه‌ت.
ڕێبه‌ری زۆرینه له سه‌نه‌ت هه‌ری ڕید-ی دێموکرات کورسی خۆی پاراست له هه‌ڵبژاردنێکی زۆر لێك نیزیك ده‌گه‌ڵ شهرۆن ئه‌نگڵ-ی کۆماری که تی پارتی پشتگیری لێ ده‌کرد. ڕید چوارشه‌ممه له دیمانه‌یه‌ک له‌گه‌ڵ تۆڕی ته‌له‌فیزیۆن-ی سی.ئێن.ئێن. گوتی ئه‌و ئاماده‌یه له‌گه‌ڵ کۆماریه‌کان بگاته ڕێکهۆتن، ئه‌وانه‌ی دهخوازهن یاسای چاکسازی سیسته‌می بیمه‌ی ته‌ندروستی بگۆڕهن ئه‌وه‌ی له لایه‌ن هه‌ردو ئه‌نجومه‌نه‌کانی کۆنگریس ژێر کۆنترۆڵی دێموکراته‌کان په‌سه‌ند کرابوو.
ئه‌ندامی باڵای کۆمارئ له ئه‌نجومه‌نی سیناتۆران میچ مهکانهڵ به پیامنێرانی گوت هیواداره سیناتۆره دێموکراته‌کان بتوانهن خۆبگۆرهن و کار له‌گه‌ڵ کۆماریه‌کان بکه‌ن له‌سه‌ر مه‌سه‌له‌کانی وه‌ك خه‌رجی حکومه‌ت و داله‌نگی بودجه.
|
<urn:uuid:a0ae23b5-f26b-491f-a6fc-acbd972902a1>
|
CC-MAIN-2017-26
|
https://www.dengiamerika.com/a/senate-110310-106629313/962602.html
|
2017-06-27T14:07:50Z
|
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2017-26/segments/1498128321426.45/warc/CC-MAIN-20170627134151-20170627154151-00454.warc.gz
|
ckb
| 0.999079 |
Arab
| 10 |
{"ckb_Arab_score": 0.9990794062614441}
|
عیرفان ئه‌حمه‌د یه‌كێـكه له‌و شـاعیرانهی زۆر به هێمنی ڕه‌وتی خۆی ده‌كات، هه‌میشه‌ش كاتێـك ده‌قێـكی شـیعری خۆی ده‌داته ده‌ست تا به‌ر له بڵاوكردنه‌وه‌ی بیخوێنیته‌وه ورد
ورد سه‌رنجت ده‌داتێ و ده‌یه‌وێت بگاته ڕاده‌ی دڵنیابوونێـكی زۆر كه ئه‌وه‌ی نووسیویه‌تی جێی خۆی ده‌گرێت. هه‌ندێ جاریش له‌ژێر لێوه‌وه ورته ورتێـكی بۆ ده‌كات و ده‌ڵێت نا جارێ چاوه‌ڕوان ده‌كه‌م و په‌له له بڵاوكردنه‌وه‌ی ناكه‌م.
عیرفان كه دێته ناوه‌وه به جۆش و خرۆشی شـیعرهوه ده‌كه‌وێته ڕابهكردنی نووسینه جوانه‌كان و ئێوارانیش به هه‌گبه‌یه‌كی لێوان لێو له ڕۆژنامه و كتێبه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه ماڵه‌وه و شیعر و شه‌و و جریوه‌ی ئهسـتێران تێـكه‌ڵ به یه‌ك ده‌كات و ده‌بێته ئه‌و ده‌روێشه‌ی له خانه‌قایه‌كی پاكیزهیـیدا بێ ئۆقرانه به‌دیار شیعره‌وه حاڵ ده‌یگرێت.
بۆ زیاتر ناسینی عیرفان ئه‌حمه‌دی شـاعیر هاوكارمان به‌ڵێن سـاڵح له‌میانه‌ی به‌رنامه‌ی فه‌رهه‌نگ و تۆره‌ی كوردی ئه‌م جاره میوانداری كردووه.
عیرفان ئه‌حمه‌د ده‌ڵێت ئه‌وه‌ی كه من هه‌ستم پـێـكردووه زۆر جار شیعرێـكی من ناویشی له‌سه‌ر نه‌بێت كه خوێنهرێـكی كورد ده‌یخوێنێته‌وه یه‌كسه‌ر ده‌زانێت هی منه.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی به‌رنامه‌كه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیه‌ی سه‌ره‌وه، ماوه‌كه‌ی 11 خوله‌كه.
|
<urn:uuid:523521b7-721b-4bee-b8a2-b3b6a20b947d>
|
CC-MAIN-2017-26
|
https://www.dengiamerika.com/a/a-58-2007-09-15-voa6-89188302/946987.html
|
2017-06-29T03:58:23Z
|
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2017-26/segments/1498128323864.76/warc/CC-MAIN-20170629033356-20170629053356-00614.warc.gz
|
ckb
| 0.992369 |
Arab
| 8 |
{"ckb_Arab_score": 0.9923688769340515}
|
له کۆبوونه‌وه‌یه‌کی ئاسایی په‌رله‌مانی هه‌رێمی کوردسـتانی عێراق رۆژی چوارشه‌ممه متمانه به کابینه‌ی شه‌شه‌می حکومه‌تی هه‌رێمی کوردسـتان به‌خشـرا. له گفتوگۆیه‌کدا له‌گه‌ل هاوکارمان ئه‌حمه‌د بارزانی، وه‌زیری نوێی بازرگانی و پیشه‌سازی سینان چه‌له‌بی باسی له کارنامه‌ی حکومه‌تی نوێ کرد. به‌رێز چه‌له‌بی هه‌روه‌ها ره‌زامه‌ندی خۆی به‌رامبه‌ر به ئاستی نوێنه‌رایه‌تی تورکمان له په‌رله‌مان و حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان ده‌ربری.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی گفتوگۆكه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 4:34 خوله‌كه.
|
<urn:uuid:535576cf-5cd5-44da-af50-6ee78f41fae3>
|
CC-MAIN-2017-26
|
https://www.dengiamerika.com/a/a-58-2009-10-28-voa5-89236087/955616.html
|
2017-06-29T03:58:06Z
|
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2017-26/segments/1498128323864.76/warc/CC-MAIN-20170629033356-20170629053356-00614.warc.gz
|
ckb
| 0.969307 |
Arab
| 8 |
{"ckb_Arab_score": 0.9693071842193604, "sdh_Arab_score": 0.023661555722355843}
|
جه‌لیل ئازادیخواه: قهێرانیهکانی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان جدییه‌و دووچاری هه‌موو لایه‌ک بوه
له به‌ر رۆشنایی ئه‌و باره‌ی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان و پارت و رێکخراوه‌کانیدا تێدا تێده‌په‌رن، ئایا پارته کوردیه‌کانی رۆژهه‌ڵات له قهێرانیدان؟
جه‌لیل ئازادیخواه ئه‌ندامی پێشووی کۆمیته‌ی ناوه‌ندی کۆمه‌ڵه‌ی زه‌حمه‌تکێشانی کوردستان له هه‌ڤپه‌ێڤینێکدا له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا و له به‌رامبه‌ر ئه‌و پرسیاره‌دا ده‌ڵێت "به‌ڵی پرسیاره‌که‌ت به جێگه‌یه و گومانی تێدا نییه و منیش وا بیر ئه‌که‌مه‌وه کوێ هێز و پێکهاته رێکخراوه سیاسیه‌کانی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان له قهێراندان، وه قه‌ێرانێکی جدییه که دووچاری هه‌موو لایه‌نێک بوه به‌ڵام دیاره ئم قه‌ێرانه له هێزێکهو بۆ هێزێکی تر جیاوازه، که له‌وانه‌یه ساختاری بێ، رێکخراوه‌یی، فیکری بێت وه یاخود سیاسی. کاک جه‌لیل هه‌ر وه‌ها ده‌ڵێت جیابونه‌وه‌ی کۆمه‌ڵه‌ی زه‌حمه‌تکێشانی کوردستان له ساڵی 2007 و له‌و سه‌روبه‌نده‌دا، به هه‌ر هۆکارێکی ته‌شکیلاتی یا مه‌عرفی بۆ بێ له راستیدا نهێتوانیهوه مه‌به‌سته‌کانی خۆێ بپێکی وه نه‌ێتوانیوه له‌سه‌ر بنه‌مای ووتارێکی رۆشه‌نی سیاسی دیاریکراو‌و که هه‌ڵگری بهرپرسیاتیه مێژوییه‌کانی خۆێ بێت و بجۆڵێته‌وه و کار بکات، له‌به‌رئه‌وه‌ی نه‌ێتوانیوه هیچ بۆشاییه‌ک له بزوتنه‌وه‌ی رزگاری خوازی نه‌ته‌وه‌یی کورد پر بکاته‌وه.
|
<urn:uuid:b588a6a7-2cd8-458e-a9c7-bf1a48e3b8e8>
|
CC-MAIN-2017-26
|
https://www.dengiamerika.com/a/1913166.html
|
2017-06-28T01:53:13Z
|
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2017-26/segments/1498128322275.28/warc/CC-MAIN-20170628014207-20170628034207-00414.warc.gz
|
ckb
| 0.974866 |
Arab
| 12 |
{"ckb_Arab_score": 0.9748662710189819, "sdh_Arab_score": 0.017993314191699028}
|
چالاکوانان ئنته‌رنێت به‌کارده‌هێنن بۆ داواکردن له سعودیـیه‌کان که له ڕۆژی هه‌ینی بڕژێنه سه‌ر شه‌قامه‌کان و خۆپـیشـاندانێـکی دژ به حکومه‌ت سـازبکرێت.
ئه‌و هه‌نگاوه هاتووه دوای ئه‌وه‌ی سـعودیه خۆپـیشـاندانه‌کانی که له سه‌ره‌تای ئه‌م مانگه ڕاگه‌یاندرابوو قه‌ده‌غه‌کرد. حکومه‌ت ئه‌و قه‌ده‌غه‌کردنه‌ی گرته‌به‌ر دوای ئه‌وه‌ی چه‌ند کۆمه‌ڵێـکی بچووکی خۆپـیشـانده‌ران گردبووبونه‌وه و داوای گۆڕینیان له‌و شـانشینه کۆنه‌پارێزه ده‌کرد.
خۆپـیشـاندانی گه‌وره‌ی ئۆپـۆزسیۆن له عه‌ره‌بسـتانی سعودی کارێـکی ئاسایـی نیـیه، به‌ڵام هه‌زاره‌ها که‌س چوونه‌ته پاڵ کۆمه‌ڵه‌کانی ئنته‌رنێته‌وه و داوا ده‌که‌ن خۆپـیشـاندانی ناڕه‌زایی ڕۆژی هه‌ینی له ڕیازی پایته‌خت سـازبکرێت.
ڕێـکخه‌ران ده‌ڵێن ئه‌و خۆپـیشـاندانه به‌کارده‌هێنن بۆ داواکردنی گۆڕانکاری گه‌وره‌ی سیاسی و کۆمه‌ڵایه‌تی.
له مانگی دوودا شـا عه‌بدوڵڵای سعودیـیه ژماره‌یه‌ک ڕیفۆرمسـازی ڕاگه‌یاند له هه‌وڵێـکی ئاشـکرادا بۆ ڕازیکردنی هاوڵاتیانی له ئاکامی خۆپـیشـاندانه‌کانی دژ حکومه‌ت له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا که بریتیبوون له زیادکردنی موچه و پـرۆگرامه‌کانی کۆمه‌ڵایه‌تی و قه‌رزی بێ فایز.
|
<urn:uuid:341db538-2088-47ee-8da8-f56f250670bf>
|
CC-MAIN-2017-26
|
https://www.dengiamerika.com/a/saudi-10mar11-117752033/967163.html
|
2017-06-28T21:10:47Z
|
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2017-26/segments/1498128323801.5/warc/CC-MAIN-20170628204133-20170628224133-00494.warc.gz
|
ckb
| 0.997852 |
Arab
| 8 |
{"ckb_Arab_score": 0.9978516101837158}
|
هیندسـتان و تورکیا و ئیسرائیل تاوتوێی پـلانێـک ده‌که‌ن بۆ خسـتنهگهڕی هێـڵێـکی نوێی لووله بۆ ناردنی نه‌وت و گاز بۆ وڵاتی هیندسـتان.
ده‌سه‌ڵاتدارانی هیندسـتان و تورکیا مشـتومڕیان له‌سه‌ر ئه‌و پـلانه کردبوو له میانه‌ی سه‌ردانی پـێـنج ڕۆژی سه‌رۆک وه‌زیرانی تورکیا ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆگان بۆ هیندسـتان که ڕۆژی دووشه‌ممه کۆتایی پـێهاتبوو.
ڕۆژی دووشه‌ممه له بانگهلۆر به‌ڕێز ئه‌ردۆگان به ڕێبه‌رانی بازرگانی گوتبوو که ئه‌م پـرۆژه‌یه ڕێـگه‌یه‌کی ئاسـانتر بۆ هیندسـتان خۆشده‌کات بۆ به‌ده‌سـتهێنانی وزه له هه‌رێمی ناوه‌ڕاستی ئاسـیا و قه‌فقازه‌وه.
بڕیاره شـاره‌زایانی نه‌وت له هیندسـتان وتورکیا و ئیسرائیله‌وه مانگی داهاتوو کۆبوونه‌وه سـازبده‌ن بۆ وتووێـژکردنی ئه پـلانه ئه‌وه‌ی داوای گواسـتنه‌وه‌ی نه‌وت و گاز ده‌کات بۆ هیندسـتان به به‌کارهێنانی ئامرازه‌کانی گواسـتنه‌وه‌ی لۆری و لووله له نێوان ئه‌و سێ وڵاته‌دا.
|
<urn:uuid:9f3a6028-869a-47da-98bc-91564616ee37>
|
CC-MAIN-2017-26
|
https://www.dengiamerika.com/a/a-58-2008-11-25-voa7-89222192/952993.html
|
2017-06-23T19:11:56Z
|
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2017-26/segments/1498128320130.7/warc/CC-MAIN-20170623184505-20170623204505-00482.warc.gz
|
ckb
| 0.996873 |
Arab
| 7 |
{"ckb_Arab_score": 0.996873140335083}
|
دهرهێنری کوردستانی ئێران کەیوان کەریمی به هوی به‌رهه‌م هێنانی فیلمێک به ناوی "نووسین لەسەر شار" بە سوکایەتی کردن بە پیرۆزیه ئاینیه‌کان و دژایه‌تی کردنی ئاسایشی نهتهایهتی و به هوی تەوقەکردنەوە له گه‌ل ژنێک به پەیوەندی ناشەرعی تۆمەتبار کراوەو لە لایەن دادگای شۆرشی ئێرانەوە سزای شەش ساڵ زیندان و لێدانی ٢٢٣ قامچی بەسەردا داسهپاوە.
هه‌نوکه، ئەو دهرهێنره کوردە بە کەفالەت ئازادکراوە و چاوەروانی بڕیاری دادگای پیداچونه‌وه دەکات. که‌یوان که‌ریمی و پارێزه‌ره‌که‌ی له چه‌ند هەڤپێوین له گه‌ڵ میدیاکاندا رونیان کردوه‌ته‌وه که فیلمی "نووسین لەسەر شار" ئێجازەی فه‌رمی به‌رهه‌م هێنانی هەبوەو ئه‌وان چاوه‌روان ده‌که‌ن له دادگای پیداچونهوهدا ئه‌و حوکمه ناره‌وایه به سه‌ر کەیواندا داسپێندراوه، بگۆڕدرێت و حوکمی بێتاوانی بۆ ئه‌و ده‌رکرێت.
زانیار عۆمرانی دهرهێنری کورد، له هه‌ڤاڵانی که‌یوان که‌ریمی و یه‌ک له‌و چالاکانه‌ی که هه‌ڵمه‌تی "داکؤکی له که‌یوان که‌ریمی" به ڕێوه ده‌بات له وتووێژ له گه‌ڵ ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا سه‌باره‌ت به‌م حوکمه‌و،هه‌ڵمه‌ته‌که‌ی خۆیان‌و دهسکهوتنهکانی دهدوێتو ده‌ڵێت پێویسته پشتگری ته‌واو له هه‌وڵه کهمپەینیهکان بکه‌ین تا سه‌رکوت کردنی چاڵاکانی سیاسی و مه‌ده‌نی بو کۆماری ئێسلامی دژوار بێته‌وه.
|
<urn:uuid:8c8aae67-1ecf-442a-aff3-61cb38117ed6>
|
CC-MAIN-2017-26
|
https://www.dengiamerika.com/a/iran-kurdistan/3012774.html
|
2017-06-29T09:14:29Z
|
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2017-26/segments/1498128323895.99/warc/CC-MAIN-20170629084615-20170629104615-00322.warc.gz
|
ckb
| 0.988808 |
Arab
| 14 |
{"ckb_Arab_score": 0.9888082146644592}
|
قه‌یرانه سـیاسـیـیه‌كانی ناو عێراق تابێت و ئاڵۆزتر ده‌بێت و به تایبه‌تی دوابه‌دوای سووربوونی به‌ره‌ی ته‌وافقی عێراقی كه گه‌وره‌ترین به‌ره‌ی عه‌ره‌به سونـنهكانی عێراقه
له پـرۆسه‌ی سـیاسی وڵاته‌كه‌دا بۆ كشـانه‌وه، وه داواكردنی ئه‌یاد عه‌لاوی سه‌رۆكی لیستی ئه‌لعێراقیـیه له وه‌زیره‌كانی لایه‌نه‌كه‌ی تا چیدیكه به‌شـداری له كۆبوونه‌وه‌كانی كابـینه‌ی حكومه‌تدا نه‌كه‌ن، وه گوتوشیه‌تی ئه‌مه هه‌نگاوێـكی به‌رایـیه بۆ ده‌ست له‌كاركێشـانه‌وه‌ی وه‌زیره‌كانی لایهنهكهیهتی.
بۆ تیشـك خستـنه سه‌ر ئه‌م بابه‌ته هاوكارمان به‌ڵـێن سـاڵح گفتوگۆی له‌گه‌ڵ:
دكتۆر سه‌لیم عه‌بدوڵـڵا، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق له‌سه‌ر لیستی به‌ره‌ی ته‌وافق.
عیزه‌ت شـا به‌نده‌ر ئه‌ندامی لیستی ئه‌لعێراقیـیه.
محه‌مه‌د ئه‌لعه‌سكه‌ری، گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی به‌رگری عێراق.
وه له‌سه‌ر ڕۆشـنایی گفتوگۆكان ڕاپـۆرتێـكی ئاماده‌كردووه، وه ده‌توانن گوێبیسـتی بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیه‌ی سه‌ره‌وه، ماوه‌كه‌ی 6 خوله‌كه.
|
<urn:uuid:b5f10281-1018-42c7-8505-737ad8cee9a7>
|
CC-MAIN-2017-26
|
https://www.dengiamerika.com/a/a-58-2007-08-07-voa2-89195017/948363.html
|
2017-06-22T22:25:12Z
|
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2017-26/segments/1498128319912.4/warc/CC-MAIN-20170622220117-20170623000117-00253.warc.gz
|
ckb
| 0.985611 |
Arab
| 8 |
{"ckb_Arab_score": 0.9856113791465759, "sdh_Arab_score": 0.012975952588021755}
|
هه‌تا دێت و گوشـاری دیپـلۆماسی له‌سه‌ر سوریا زیاد ده‌کات، له ده‌مێـکدا حکومه‌تی سوری تانک و سه‌ربازی زیاتری به کێش هێناوه بۆ ڕاگرتنی ڕاپه‌ڕینی دژ به حکومه‌ت.
بڕیاره ئه‌مڕۆ ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان کۆبوونه‌وه سـازبده‌ن بۆ ده‌رکردنی به‌یانـنامه‌یه‌کی هاوبه‌ش سه‌باره‌ت به سه‌رزه‌نشـتکردنی درێژه کێشـانی توندوتیژی له دژی خۆپـیشـانده‌رانی سوریا.
ده‌سه‌ڵاتدارانی فه‌ڕه‌نسـایی ده‌ڵێن پـێـنج وڵاتی ئه‌ندامی یه‌کێتی ئه‌وروپاش باڵیۆزه‌کانی سوریا بانگهێشـت ده‌که‌ن وه‌ک به‌شێـک له هه‌وڵه‌کانی یه‌کێتی ئه‌وروپی بۆ ڕاگرتنی سه‌رکوتکردنی خۆپـیشـانده‌ران له لایه‌ن حکومه‌تی سوریاوه.
ئاژانسی دهنگوباسی ڕۆیته‌رز ده‌ڵێت بڕیاره ڕۆژی هه‌ینی ئاینده ده‌سه‌ڵاتدارانی یه‌کێتی ئه‌وروپا وتووێژ سه‌باره‌ت به شیانی سه‌پاندنی سـزای ئابوری به‌سه‌ر سوریادا سـازبده‌ن.
هاوکات ئه‌نجومه‌نی مافه‌کانی مرۆڤی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان بڕیاره ڕۆژی هه‌ینی داهاتوو کۆبوونه‌وه‌یه‌کی تایبه‌ت سه‌باره‌ت به سوریا سـازبده‌ن، له هه‌وڵێـکدا بۆ ئه‌وه‌ی وا له سه‌رۆکی سوری به‌شـار ئه‌لئه‌سه‌د بکه‌ن کۆتایی به په‌لاماردانی خه‌ڵـکانی سیڤیل بهێنێت.
ڕۆژی سێشه‌ممه‌ش سکرتێری گشـتی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان بان کی مون داوای لێـکۆڵینه‌وه‌ی بێ لایه‌نی کردبوو سه‌باره‌ت به کرده توندوتیژیـیه‌کان. ناوبراو به‌کارهێنانی تانک و گولـله‌بارانی له دژی خه‌ڵـکانی سیڤیل سه‌رزه‌نشتکرد، ئه‌وه‌ی به سه‌دان که‌سی کوشـتووه و برینداری کردوون.
|
<urn:uuid:278f364d-38ca-4c6a-90ef-a2fc2eb2ee70>
|
CC-MAIN-2017-26
|
https://www.dengiamerika.com/a/syria-27apr11-120783444/968958.html
|
2017-06-23T18:50:23Z
|
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2017-26/segments/1498128320130.7/warc/CC-MAIN-20170623184505-20170623204505-00614.warc.gz
|
ckb
| 0.997269 |
Arab
| 8 |
{"ckb_Arab_score": 0.9972692728042603}
|
كاربه‌ده‌ستانی عیراقی ده‌لێن له دوو هێرشی خۆكوژی نزیكی سه‌د كه‌س كوژراون و
سه‌د كه‌سی تر بریندار بوون.
هێرشی یه‌كه‌م له شاری پیرۆزی شیعه‌كان، كه‌ربه‌لا، روویدا. هێرشبه‌رێكی خۆكوژ خۆی له بازارێكی به‌هاتووچۆی شاره‌كه، له نزیك مه‌رقه‌دی ئیمام حوسێن، ته‌قانده‌وه. پۆلیس رایگه‌یاند كه‌وا به‌لایه‌نی كه‌مه‌وه چل‌و نۆ كه‌س له هێرشه‌كه‌دا كوژراون و شه‌ست كه‌سی تر بریندار بوون.
ماوه‌یه‌كی كورت دوای هێرشی یه‌كه‌م، هێرشبه‌رێكی تر خۆی له‌ناو كۆمه‌لێك كه‌س ته‌قانده‌وه كه خه‌ریكی ناونوسكردن بوون بۆ پۆلیسی عیراق له شاری رومادی رۆژئاوای عیراق. به‌لایه‌نی كه‌مه‌وه په‌نجا كه‌س له هێرشی دووه‌م كوژران و چل كه‌سی تر بریندار بوون.
شایانی باسه رۆژی چوارشه‌ممه به‌لایه‌ی كه‌مه‌وه په‌نجا كه‌س له زنجیره‌یه‌ك هێرشی یاخیبووان له سه‌رانسه‌ری عیراق كوژران.
|
<urn:uuid:60acf0f8-a540-4e39-8ced-7cc96ac73fe2>
|
CC-MAIN-2017-26
|
https://www.dengiamerika.com/a/a-58-2006-01-05-voa4-89190417/947405.html
|
2017-06-27T00:24:09Z
|
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2017-26/segments/1498128320873.54/warc/CC-MAIN-20170626235612-20170627015612-00126.warc.gz
|
ckb
| 0.829483 |
Arab
| 9 |
{"ckb_Arab_score": 0.8294828534126282, "sdh_Arab_score": 0.16190405189990997}
|
دیارە چەرخی مێژوو بەرەو پێش دەروات و لە قوناغێکەوە بۆ قوناغێکی باشترمەگە لە وڵاتانی رۆژهەڵاتی ناوەراست نەبێ وە بە تاێبەت ئەو وڵاتانەی پارێزکارەکان دەستیان بەسەردا گرتووە. هه‌ر وه‌ها هەر بەشێکی کوردستان تاێبەتمەندی خۆێ هەیە، ئەگەر بە گشتی لێ بروانین. ئاخۆ چیە هەرە ئاستەنگی سەرەکی لە بەردەم گەشەکردنی بزوتنەوەکانی ژنان لە کوردستان؟ ئایا ئاێین فاکتەرێکی سەرەکیە؟ ژنان لە سایەی سیستمێکی سیکولاردا زۆرتر ئازادن یان لە سایەی سیستمێکدا کە ئاێین رۆڵێکی گرنگ لە ژیانی مرۆڤەکاندا دەبێنێ؟ پارتە رامیاریەکان چ رۆڵێکیان هەبوە یان هەیە لە پێش خستن وە یا پاش خستنی رەورەوەی ژیانی ژنان؟
شلێر بابپیری چالاکی کاروباری ژنان لە هەڤپەیڤینێکدا لەگەڵ بەشی کوردی دەنگی ئەمەریکا دەڵێت " سەرەتا پێیم باشه ئه‌وه بڵێیم که به‌داخه‌وه ئێــمه زۆربه‌ی چالاکیه‌کانمان ته‌نیا وابه‌سته کردووه به یه‌ک رۆژ که رۆژی جیهانی ژنانه، به‌ڵام پێیم وایه پرسی ژنی کورد پێویستی به‌وه‌یه که هه‌موو رۆژێك بۆ ئه‌و 8 ی مارس بێ، چونکه ئێـمه تا بڵه‌ی دهستکهتهکانمان لاوازه وه تراژیدیاکانمان له پرسی ژناندا زیاتره، بۆیه ئه‌توانم بلێیم ئه‌و ئاسته‌نگانه‌ی که له‌به‌رده‌م پرسی ژنی کوردا ته‌نیا ئاسته‌نگێک نیین به‌ڵکو ئاسته‌نگه‌کان زۆرن".
شلێڕ خانم هه‌ر وه‌ها ده‌ڵێت " یه‌کێك له ئاسته‌نگی سهرهکیوه به‌رچاویش که تێدا پرسی ژنی کورد تا ئێستا نه‌یتوانیوه ههنگاوێکی باش ههڵبنێتهوه په‌رش و بڵاوی پرسه‌که و وه هه‌ر وه‌ها تیۆریزه نه‌بوونی پرسی ژنی کورد وه له هه‌مان کاتیش‌دا لاوازی فیکری له باره‌ی ئه‌وه‌ی گۆڕانکاری له پرسی ژنی کوردا بکرێت له دۆخێکه‌وه بۆ دۆخێکی که باشتر بکرێت".
شلێر خانم ده‌شڵێت " بێگومان بوێری، زیره‌کی وه چاو نه‌ترسی ئه‌و ژنانه به تاێبه‌تی له رۆژئاوای کوردستان که جهرقهکهی له کۆبانیه‌وه لێدا له هیچ کاتێکدا نکۆڵی لێ ناکرێت وه زۆر زۆر جێگای شانازیشن وه له ئاستی جیهاندا روویه‌کی دیکه‌یان وه یاخود ده‌سکه‌وتێکی تر بۆ ژنانی کوردیان له ئاستی جیهانیدا تۆمار کرد به تاێبه‌ت به‌رامبه‌ر به دڕنده‌ترین ده‌سه‌ڵاتی دژه ژنی که داعشه".
|
<urn:uuid:1a5b8cdf-5271-4cf9-8b62-5f267351f43d>
|
CC-MAIN-2017-26
|
https://www.dengiamerika.com/a/3755577.html
|
2017-06-22T16:45:33Z
|
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2017-26/segments/1498128319636.73/warc/CC-MAIN-20170622161445-20170622181445-00244.warc.gz
|
ckb
| 0.940366 |
Arab
| 9 |
{"ckb_Arab_score": 0.9403663873672485, "sdh_Arab_score": 0.05214175209403038}
|
گه‌وره کاربههسـتێـکی ڕووسیا ده‌ڵێت نزیکه‌ی 1500 که‌س له دانیشتوانی ناوچه‌ی باکوری قه‌وقاز له ڕووسیا بوون به داعش و ئێسـتا له سوریا و عێراق شه‌ڕ ده‌که‌ن.
سێرگی مێلکۆڤ نێردراوی ڤلادیمیر پـوتن سه‌رۆکی ڕووسیا بۆ قه‌وقاز ئه‌م زانیاریـیه‌ی بۆ کاربه‌ده‌سـتانی باڵای ده‌زگای ئاسایشی فیدراڵی وڵاته‌که‌ی ئاشکراکرد و گوتی له‌وانه 5 که‌سیان له هه‌ڵمه‌تی هێزه‌کانی ئاسایش کوژراون کاتێـک ساڵی ڕابردوو بۆ وڵات گه‌ڕاوبوونه‌وه.
گوتیشی داعش مه‌ترسیـیه‌کی گه‌وره بۆ ناوچه‌ی باکوری قه‌وقاز دروسـتده‌کات، بۆیه پـێویسته هه‌وڵ بدرێت ڕێـگه له گه‌نجان بگیرێت په‌یوه‌ندی به‌و ڕێـکخراوه تێرۆرستیـیه‌وه نه‌که‌ن. هه‌روه‌ها پـێویسته به دواداچوون بۆ ئه‌وانه‌ش بکرێن که چوونه‌ته ڕیزه‌کانی داعشه‌وه.
|
<urn:uuid:5a349ce6-65e5-4604-8e52-805a49b1573e>
|
CC-MAIN-2017-26
|
https://www.dengiamerika.com/a/2697200.html
|
2017-06-24T07:10:52Z
|
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2017-26/segments/1498128320227.27/warc/CC-MAIN-20170624064634-20170624084634-00405.warc.gz
|
ckb
| 0.998394 |
Arab
| 12 |
{"ckb_Arab_score": 0.998394250869751}
|
ژماره‌یه‌ک له ڕێکخراوه کوردییه‌کان هه‌ر له ڕۆژی چوارشه‌ممه‌وه له نه‌رویژ ده‌ستیان به خۆپیشاندان کردووه بۆ پشتگیری کردن له مانگرتووه کورده‌کان.
له کاتێکدا ڕه‌وشی مانگرتوه کورده‌کان له زیندانییه‌کانی تورکیا به‌ره‌و به‌دتر ده‌چێت. له چه‌ندین وڵاتی جیهان خۆپیشاندان کراوه بۆ پشتیوانی کردن له داخوازی مانگرتووه‌کان. چه‌ندین ڕێکخراوی کوردییه‌کان له نه‌رویژ له ڕۆژی چوارشه‌ممه‌و ده‌ستیان به خۆپیشاندان کردووه و تا ڕۆژی هه‌ینی به‌رده‌وام ده‌بن. ڕه‌فیق غه‌فور ئه‌ندامێکی گۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌ی کورد ناسراو به KNK له وتووێژێکدا له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا باس له چالاکییه‌که‌یان ده‌کات.
|
<urn:uuid:eccabfb3-0559-4f9c-a584-04019a92127c>
|
CC-MAIN-2017-26
|
https://www.dengiamerika.com/a/1542343.html
|
2017-06-22T14:05:45Z
|
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2017-26/segments/1498128319575.19/warc/CC-MAIN-20170622135404-20170622155404-00053.warc.gz
|
ckb
| 0.999466 |
Arab
| 15 |
{"ckb_Arab_score": 0.9994657635688782}
|
محه‌مه‌د عه‌بدولعه‌زیز وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی لیبیا ئه‌مڕۆ دوشه‌ممه ڕایگه‌یاند که‌وا سه‌ڵته‌نه‌ی عومان مافی په‌نابه‌ری داوه به خێزانه‌که‌ی موعه‌ممه‌ر قه‌زافی دکتاتۆری پـێشـووی وڵاته‌که.
گوتیشی له پاش بڕیاره‌که‌ی ده‌سه‌ڵاتدارانی عومان، ئه‌ندامانی خێزانه‌که‌ی قه‌زافی له جه‌زائیره‌وه به‌ره‌و ئه‌و وڵاته ڕۆیشتوون.
له لایه‌کی دیکه‌وه ڕۆژنامه‌ی وه‌ته‌نی عومانی له زاری کاربه‌ده‌سـتانی حکومه‌تی وڵاته‌که‌یانه‌وه بڵاویکرده‌وه، سه‌فیه فه‌رکاشی هاوسه‌ری قه‌زافی و سێ له نه‌وه‌کانی (عائیشه و محه‌مه‌د و هانیبه‌عل) و هه‌روه‌ها منداڵه‌کانیان، له‌به‌ر هۆکاریی مرۆیی مافی پهنابهرێتیـیان له عومان دراوه‌تێ.
کاربه‌ده‌سـته‌کان گوتووشیانه لیبیا له‌و بڕیاره ئاگاداره و پــێی قایله به مه‌رجێـک هیچ کام له هاوسه‌ره‌که‌ی قه‌زافی و نه‌وه‌کانی چالاکی سیاسیـیان له‌وێ نه‌بێت.
حکومه‌تی جهزائیریشڕۆژی هه‌ینی هه‌واڵی ڕۆیشتنی خێزانه‌که‌ی قه‌زافی له وڵاته‌که‌یان پـشـتڕاستکرد، به‌ڵام ئاماژه‌ی نه‌دا بۆ چ وڵاتێـک ڕۆیشتوون.
|
<urn:uuid:4a4f78a8-e64d-43ce-aee5-7827c9545317>
|
CC-MAIN-2017-26
|
https://www.dengiamerika.com/a/1628453.html
|
2017-06-27T21:02:45Z
|
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2017-26/segments/1498128321553.70/warc/CC-MAIN-20170627203405-20170627223405-00574.warc.gz
|
ckb
| 0.997581 |
Arab
| 13 |
{"ckb_Arab_score": 0.9975811839103699}
|
كاربه‌ده‌سـتانی ئه‌فغانسـتان ده‌ڵێن ئه‌وان به‌ڵگه‌یان له ده‌سـتدایه كه ئاژانسێـكی زانیاری بێگانه ده‌سـتی له هێرشه‌كه‌ی دووشه‌ممه بۆ سه‌ر باڵوێزخانه‌ی هیندسـتان له كابوڵـدا هه‌بووه.
ده‌مڕاسـتێـكی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌فغانسـتان هومایون حه‌میدزاده ناوی ئاژانسه‌كه‌ی نه‌هێنا، به‌ڵام سێشه‌ممه گوتی زۆر ئاشـكرابوو كێ له پـشت هێرشی خۆكوژی ته‌قاندنه‌وه‌ی ئۆتۆمبیلی مینڕێژكراو بوو كه له ئه‌نجامی 41 كه‌س كوژران و 150 كه‌سیش برینداربوون.
له ڕابردوو كاربه‌ده‌سـتانی ئه‌فغانسـتان دهسكیسـانی پاكسـتانیـیان تاوانباركردووه كه له په‌نا چه‌ندین هێرشـان له‌سه‌ر خاكیان بوونه.
حه‌میدزاده به په‌یامنێرانی گوت جۆری پـێشـكه‌وتووی هێرشه‌كه و ئه‌و چه‌شنه كهرهسـتهیهی بۆی به‌كارهاتبوو و ئهمانجێـكی دیاركراو هه‌موویان شـوێن په‌نجه‌ی ئاژانسێـكی زانیاری تایبه‌تی كه له ڕابردووش ده‌سـتی له هێرشی تێرۆریسـتی له ئه‌فغانسـتاندا هه‌بووه نیشـان ده‌ده‌ن.
سه‌رۆك وه‌زیری پاكستان یوسف ڕه‌زا گه‌یلانی له مالیزیا حاشای كرد كه پاكسـتان ده‌سـتی له هێرشه‌كه‌دا هه‌بێت گوتی وڵاته‌كه‌ی هه‌وڵی ناسه‌قامگیركردنی ئه‌فغانسـتان نادات.
تا ئێسـتا كه‌س به‌رپـرسـیارێتی بۆمب ته‌قاندنه‌وه‌كه‌ی دووشه‌ممه‌ی له ئه‌سـتۆی خۆی نه‌گرتووه كه له ئه‌نجامی 4 هیندسـتانیشی كوشت كه ڕۆژی سێشه‌ممه جه‌نازه‌كه‌یان بۆ وڵاته‌كه‌یان به‌ڕێ كراوه.
|
<urn:uuid:3aed6fc2-b120-4628-a25e-7bf34d699254>
|
CC-MAIN-2017-26
|
https://www.dengiamerika.com/a/a-58-2008-07-08-voa6-89220907/952767.html
|
2017-06-28T08:53:00Z
|
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2017-26/segments/1498128323588.51/warc/CC-MAIN-20170628083538-20170628103538-00548.warc.gz
|
ckb
| 0.995613 |
Arab
| 8 |
{"ckb_Arab_score": 0.9956127405166626}
|
یاخیبوان له پایته‌ختی عێراق ته‌قه‌یان له كاربه‌ده‌ستێكی باڵای پۆلیس كردووه و كوشتویانه. هاوكات له باشوری به‌غدا هێرشبه‌رێكی خۆكوژ په‌لاماری نۆبهدارێكی پۆلیسی داوه و له ئه‌نجامدا دوو ئه‌فسه‌ری پۆلیس كوژراوه.
پۆلیسی عێراقی ده‌ڵێت، له ماوه‌ی پێكدادانه‌كه‌ی به‌غدا، كۆمه‌ڵێك چه‌كدار ته‌قه‌یان له ئۆتۆمبیلێك كردووه كه كۆڵۆنێڵێكی ده‌زگای پۆلیسی تێدا بووه و به‌ره‌و سه‌ر كاره‌كه‌ی له باشوری ڕۆژهه‌ڵاتی به‌غدا به‌ڕێكه‌وتووه. له ئه‌نجام ئه‌و هێرشه‌دا، كاربه‌ده‌سته باڵاكه و شۆفێره‌كه‌ی گیانیان له ده‌ستداوه.
له لایه‌كی دیكه‌وه له موسه‌یب، پۆلیس ده‌ڵێت هێرشبه‌رێكی خۆكوژ په‌لاماری نۆبهدارێكی پۆلیسی داوه كه مه‌زارگه ئاینیه‌كانیان پاراستووه له كاتێكدا كه ده‌یان هه‌زار كه‌س له موسوڵمانه شیعه‌كانی عێراق و ئێران به‌ره‌و كه‌ربه‌لا و نه‌جه‌ف به‌ڕێكه‌وتوون تاوه‌كو به‌شداری له یادی چله‌ی كوشتنی ئیمامی حوسه‌ین بكه‌ن.
له ڕووی ڕه‌وشی سیاسیشه‌وه، كاربه‌ده‌ستان ده‌ڵێن كۆمه‌ڵی نیشتمانی عێراقی له ڕۆژی سێشه‌ممه‌دا بۆ جارێكی دیكه كۆده‌بنه‌وه تاوه‌كو چه‌ند پۆستێكی باڵای حكومه‌تی نوێی عێراقی ده‌ست نیشان بكرێت. دانوساندنیش له‌و باره‌یه‌وه هه‌ر به‌رده‌وامه.
|
<urn:uuid:57ed6be6-4ca8-41f9-bbd1-7ab468e970bd>
|
CC-MAIN-2017-26
|
https://www.dengiamerika.com/a/a-58-a-2005-03-28-2-1-89167447/943269.html
|
2017-06-27T07:14:09Z
|
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2017-26/segments/1498128321025.86/warc/CC-MAIN-20170627064714-20170627084714-00403.warc.gz
|
ckb
| 0.958587 |
Arab
| 8 |
{"ckb_Arab_score": 0.9585866928100586, "sdh_Arab_score": 0.03971458598971367}
|
زمانی CSS یەكێكە زمانە هەرە بەهێزەكان بۆ ڕازاندنەوەی پەڕهكانی وێب سایت كە دەتوانین چەند كارێكی زۆر جوانی پێ ئەنجام بدەین و دەتوانیت بە شێوەیەكی جوان و سەرنج ڕاكێش دیزاینی وێب سایتەكەمان بڕازێنینەوە و بە هۆی ئەم زمانەوە دەوڵەمەندە و سەرنج ڕاكێشەوە .
تۆ ناتوانییت تەنیا بە هۆی ئەم زمانەوە وێب سایت دروست بكەیت بەڵكو دەبێت ئەم زمانە لەگەڵ ئێچ تی ئێم ئێل یان هەر زمانێكى تر بەكار بهێنیت بۆ ئەوەی كاریگەریانی دەربكەوێت .
|
<urn:uuid:3ae8c8dc-32ae-410a-aa1c-82d06b0b3c98>
|
CC-MAIN-2017-26
|
http://techeye.org/browse/17593
|
2017-06-29T15:53:11Z
|
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2017-26/segments/1498128329372.0/warc/CC-MAIN-20170629154125-20170629174125-00643.warc.gz
|
ckb
| 0.790684 |
Arab
| 76 |
{"ckb_Arab_score": 0.7906838059425354, "hac_Arab_score": 0.20606981217861176}
|
كاربه‌ده‌ستـانی ئه‌نده‌نوسـیا ده‌ڵێن بومه‌له‌رزه‌یه‌كی به‌هێز ناوه‌ڕاستی ناوچه‌ی جاوای
هه‌ژاندووه و زیاتر له 3000 كه‌سی كوشـتووه و هه‌زاره‌های دیكه‌شی بریندار كردووه.
به‌ره‌به‌یانی ڕۆژی شه‌ممه بومه‌له‌رزه‌یه‌كی به‌هێزی 6.2 به پـێوه‌ری ڕێـخته‌ر له نزیك شاری یوجیاكارتای داوه و بۆته هۆی تهختـكردنی ژماره‌یه‌كی زۆری باڵه‌خانه‌كان و ترس و لهرزێـكی گه‌وره‌ی خستۆته دڵی خه‌ڵكه‌وه.
كاربه‌ده‌ستانی حكومی ده‌ڵێن پـێـشـبینی ده‌كرێت ژماره‌ی قوربانیـیه‌كان زیاد بكات.
هه‌واڵه‌كان له ناوچه‌ی ڕووداوه‌كه وا ڕاده‌گه‌ینێت كه نه‌خۆشـخانه‌كان پـڕبووه له خه‌ڵكی بریندار و به سه‌دانی دیكه‌ش له ده‌ره‌وه‌ی وه‌سـتاون. فڕۆكه‌خانه‌ی یوجیاكارتاش داخراوه به هۆی ئه‌و زیانانه‌ی پـێـی گه‌یشـتووه و كاره‌باش له ناوچه‌كه بڕاوه.
هه‌رچه‌نده كاربه‌ده‌ستانی ئه‌نده‌نوسی ڕایاننه‌گه‌یاندووه مه‌ترسی تسـوونامی هه‌یه به‌ڵام زۆربه‌ی دانیشـتوانی ناوچه كه‌ناریـیه‌كان به‌ره‌و شوێنه به‌رزه‌كان ڕایانـكردووه.
سه‌رۆكی ئه‌نده‌نوسی، سووسیلۆ بامبانگ داوای له له‌شـكری وڵاته‌كه‌ی كردووه به فریای دانیشـتوان بكه‌ون.
شـایانی باسه بومه‌له‌رزه‌كه له نزیك شـاخی مێراپـی ڕوویداوه كه گڕكانێـكی چـالاكی لـێـیه و پـێـشـبینی ده‌كرێت له هه‌رچ كاتێـكدا گڕی خۆی فڕێ بدات.
ڕاپـۆرته‌كان له ئه‌نده‌نوسیا ده‌ڵێن كارمه‌ندانی چاودێری بومه‌له‌رزه و زاناكان ده‌ڵێن په‌یوه‌ندی نیه له نێوان بومه‌له‌رزه‌كه و به چالاك بوونی گڕكانه‌كه. به‌ڵام كاربه‌ده‌ستان ده‌ڵێن ڕه‌نـگه بومه‌له‌رزه‌كه چالاكی گڕكانه‌كه له شاخی مێراپـی زیاد بكات.
|
<urn:uuid:a133960e-68f1-4304-b216-103c607b45d0>
|
CC-MAIN-2017-26
|
https://www.dengiamerika.com/a/a-58-2006-05-27-voa2-89178497/945057.html
|
2017-06-23T11:55:19Z
|
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2017-26/segments/1498128320057.96/warc/CC-MAIN-20170623114917-20170623134917-00655.warc.gz
|
ckb
| 0.996645 |
Arab
| 10 |
{"ckb_Arab_score": 0.996644914150238}
|
دادگایه‌كی قاهیره فه‌رمانی 15 سـاڵ زیندانی به‌سه‌ر پـیاوێـكی میسـریدا داوه به تاوانی ئه‌وه‌ی سـیخوڕی بۆ ئیسرائیل كردووه.
محه‌مه‌د ئه‌لعه‌تار كه هه‌ردوو ڕه‌گه‌زنامه‌ی كه‌نه‌دی و میسری هه‌یه ڕۆژی شه‌ممه حوكمدرا.
هه‌روه‌ها سێ ئیسرائیلیش به‌بێ ئاماده‌بوونیان حوكمدران و هه‌ریه‌كه‌یان فه‌رمانی 15 سـاڵ زیندانیـیان بۆ ده‌رچووه.
دواكاری گشتی میسـری عه‌تاری به كاركردن بۆ ده‌زگای زانیاری ئیسرائیلی تاوانباركرد، گوایه ئه‌و پـێش چه‌ند سـاڵـێـك له‌مه‌وبه‌ر كه له میسـرهوه به‌ره‌و توركیا ڕۆیشتووه له‌وێ سـیخوڕی به‌سه‌ر عه‌ره‌به‌كانی دانیشـتووی ئه‌و وڵاته‌دا كردووه، وه پاشـان له كه‌نه‌دا هه‌مان كاری كردووه.
ئه‌لعه‌تار به درێژایی ماوه‌ی دادگایـكردنهكهی هه‌ر له‌سه‌ر بێ تاوانی خۆی سوور بووه، وه گوتویه‌تی لـێـكۆڵهره میسریـیهكان له ژێر ئه‌شـكه‌نجه‌دان ناچاریان كردووه ئه‌و دان پـیادانه نادروسـتانه بدات.
شـایانی ئاماژه پـێـكردنه محه‌مه‌د ئه‌لعه‌تار له مانگی یه‌كدا له فڕۆكه‌خانه‌ی قاهیره ده‌سـتگیركرا، له‌و ده‌مه‌ی گه‌یشـته میسـر بۆ سه‌ردانی خێزانه‌كه‌ی.
كۆمه‌ڵه نێونه‌ته‌وه‌یـیه‌كانی مافی مرۆڤ میسر تاوانبار ده‌كه‌ن به‌وه‌ی ئه‌شـكه‌نجه‌دان له لـێـكۆڵینهوهكاندا به‌كارده‌هێنێت.
|
<urn:uuid:95b0b3fa-e6f9-4152-9c9b-db60c0b06068>
|
CC-MAIN-2017-26
|
https://www.dengiamerika.com/a/a-58-2007-04-21-voa5-89205027/949371.html
|
2017-06-23T11:56:20Z
|
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2017-26/segments/1498128320057.96/warc/CC-MAIN-20170623114917-20170623134917-00655.warc.gz
|
ckb
| 0.998457 |
Arab
| 8 |
{"ckb_Arab_score": 0.9984574913978577}
|
به‌شار ئه‌لئه‌سه‌د سه‌رۆکی سوریا ده‌ڵێت ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان سه‌ره‌ک وه‌زیری تورکیا درۆ ده‌کات سه‌باره‌ت به سه‌رهه‌ڵدانی گه‌لی سوریا.
له لێدوانێکدا بۆ ژماره‌یه‌ک ڕۆژنامه‌وانانی تورکیا له هه‌فته‌ی ڕابردوودا و ڕۆژی هه‌ینی له ته‌له‌فزیۆنه‌کانه‌وه په‌خشکرا، سه‌رۆکی سوریا گوتوویه‌تی تورکیا و شانشینی ئوردون یاری به ئاگر ده‌که‌ن له‌و ڕوانگه‌یه‌وه‌ی مه‌شق و ڕاهێنان به یاخیبوانی سوریایی ده‌که‌ن له ناو وڵاته‌کانیاندا.
به‌شار ئه‌لئه‌سه‌د ، سه‌ره‌ک وه‌زیری تورکیاشی به کارکردن له‌گه‌ڵ ئیسرائیل‌دا گوناهبارکردووه بۆ وێرانکردنی سوریا و ده‌شڵێت ئانکه‌ره به‌شداری ڕاسته‌وخۆی هه‌یه له کوشتنی سوریاییه‌کاندا.
تورکیا و شانشینی ئوردونیش داڵده‌ی سه‌دان هه‌زار په‌نابه‌ری سوریاییان داوه که له شه‌ڕی ناوخۆی وڵاته‌که ڕایانکردووه.
ڕۆژی هه‌ینیش سه‌رهه‌ڵداوانی سوریا ڕایانگه‌یاندووه ده‌ستیان گرتووه به‌سه‌ر بنکه‌یه‌کی پشکنیندا له‌سه‌ر ڕێگه‌ی سه‌ره‌کی دیمه‌شق – ئوردون.
سه‌رکرده‌یه‌کی سه‌رهه‌ڵداوان به ئاژانسی ده‌نگ و باسی ڕۆیته‌رزی گوتووه بنکه‌ی پشکنینی ئومول مه‌یثه‌م شوێنێکی سه‌ره‌کی له‌شکرییه و ده‌شڵێت له ئێستادا سه‌رهه‌ڵداوان کۆنترۆڵی هێڵی په‌ڕینه‌وه‌ی سنوریشیان کردووه و به‌و هۆیه‌شه‌وه ڕێگه‌ی ناردنی چه‌کیان بڕیوه.
ئه‌مڕۆش شه‌ممه وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئیتالیا ڕایگه‌یاندووه 4 ڕۆژنامه‌وانی ئیتالی له سوریا گیراون.
له‌و ڕاگه‌یاندنه‌دا هاتووه وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئیتالیا له په‌یوه‌ندیدایه له‌گه‌ڵ که‌س و کاری ڕۆژنامه‌وانه‌کاندا ، به‌ڵام باسی له‌وه نه‌کردووه کێ ڕۆژنامه‌وانه‌کانی ده‌ستگیر کردووه و زانیاری زیاتریشی نه‌داوه له‌سه‌ر ئه‌و نیگه‌رانیانه‌ی به‌رامبه‌ر پارێزراوی ڕۆژنامه‌وانه‌کان هه‌ن.
|
<urn:uuid:eb5db47d-7960-41e4-973b-ec663e793b1a>
|
CC-MAIN-2017-26
|
https://www.dengiamerika.com/a/1636151.html
|
2017-06-25T22:40:42Z
|
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2017-26/segments/1498128320593.91/warc/CC-MAIN-20170625221343-20170626001343-00176.warc.gz
|
ckb
| 0.999339 |
Arab
| 11 |
{"ckb_Arab_score": 0.9993389844894409}
|
سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی ڕژێمی ئێران کوردستانی ملیتاریزه کردووه، له هه‌مان کاتیشیدا ماوه‌یه‌که ده‌ستی کردووه به هه‌ڵمه‌تێک بۆ چه‌واشه‌کردنی ڕاستیه‌کان له ڕێگای که‌سانێک یاخود ئه‌و پێنوسانه‌ی که به پێنوسی به‌کرێگیراو ناودێر ده‌کرێن. ته‌ها حه‌سه‌نیانی لێکۆله‌رو ڕۆژنامه‌نوس له وتووێژێکدا له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا ده‌ڵێت ڕژێم هه‌وڵ ده‌دات هه‌موو جۆره ئامڕازێک بگرێته به‌ر بۆ چه‌واشه‌کردنی ڕاستیه‌کان.
حه‌سه‌نیانی ده‌شڵێت " هه‌ندێک که‌س هه‌ن که به ڕواڵه‌ت وه‌کو چالاکوانی کۆمه‌ڵایه‌تی یان وه‌کو نوسه‌ر کار ده‌که‌ن. له ناو کوردستاندا کار ده‌که‌ن ته‌نانه‌ت ده‌چن بۆ کوردستانی عێراقیش له وێ هه‌وڵ ده‌ده‌ن کتێب ده‌ربکه‌ن به‌ڵام کاتێک مرۆڤ سه‌رنج ده‌دات زۆر به جوانی دیاره که قه‌ڵه‌مه‌که‌یان له پێناو شێواندن و تێکدانی مێژووی گه‌لی کورده".
ده‌توانن له ڕێی کلیککردنی ئه‌و فایله ده‌نگیه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ گوێبیستی ته‌واوی گفت و گۆکه بن که ماوه‌که‌ی 11:05خوله‌که.
|
<urn:uuid:c800e844-e485-428e-b024-bb13e4827b17>
|
CC-MAIN-2017-26
|
https://www.dengiamerika.com/a/taha-hasaniani-29may11-122803759/970081.html
|
2017-06-23T05:19:04Z
|
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2017-26/segments/1498128320003.94/warc/CC-MAIN-20170623045423-20170623065423-00535.warc.gz
|
ckb
| 0.999641 |
Arab
| 7 |
{"ckb_Arab_score": 0.9996411800384521}
|
له ئه‌نجامی ژماره‌یه‌ک هێرشی چه‌کداران له باشور و ڕۆژهه‌ڵاتی ئه‌فغانسـتان فه‌رمانڕه‌وایه‌ک و به لایه‌نی که‌م 11 ئه‌فغانی دیکه و 5 سه‌ربازی ناتۆ کوژراون.
کاربه‌ده‌سـتان ده‌ڵێن ڕۆژی سێشه‌ممه بۆمبێـکی لاڕێ له قه‌نده‌هاری باشوری وڵاته‌که حاجی عه‌بدول جه‌بار فه‌رمانڕه‌وای ناوچه‌ی ئهرغهندهبی کوشـتووه له‌گه‌ڵ کوڕه‌که‌ی و پاسه‌وانێـکی.
سه‌رۆکی ئه‌فغانی حامید کارزای هێرشه‌که‌ی سه‌رزه‌نشت کرد و به پـیلانێـکی دوژمنانی گه‌لی ئه‌فغانی ناوبرد.
فه‌رمانده‌ی هێزه‌کانی ئه‌مه‌ریکا و ناتۆ له ئه‌فغانسـتان جه‌نه‌ڕاڵ مه‌کـکرسـته‌ڵ له‌و باره‌یه‌وه ڕاگه‌یاندنێـکی بڵاوکرده‌وه و تیایدا گوتی هێرشه‌که ئه‌وه نیشـان ده‌دات که یاخیبووان جگه له هێرشکردن هیچ شتێـکی باشـتریان بۆ ئاشـتی و ئاسایش پـێنیـیه.
جێی ئاماژه پـێـکردنه میلیتانه‌کان هێرشه‌کانیان له قه‌نده‌هار زیاتر کردووه به‌ر له‌وه‌ی هه‌ڵمه‌تی هێزه‌کانی ناتۆ ده‌سـتپـێـبکات بۆ پاکردنه‌وه‌ی ناوچه‌که له یاخیبووانی تاڵیبان.
|
<urn:uuid:f0a586d4-1208-405f-8241-caf0904d0f25>
|
CC-MAIN-2017-26
|
https://www.dengiamerika.com/a/afghan-violence-15jun10-96411649/958610.html
|
2017-06-28T19:24:21Z
|
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2017-26/segments/1498128323730.30/warc/CC-MAIN-20170628185804-20170628205804-00376.warc.gz
|
ckb
| 0.997636 |
Arab
| 8 |
{"ckb_Arab_score": 0.9976363778114319}
|
له پاش ڕووداوه‌کانی شه‌نگال سه‌دان هه‌زار که‌سی ناوچه‌که ئاواره بوون. له ئێستادا ئاواره‌کان له ڕه‌وشێکی زۆر ناله‌باردان. ژماره‌یه‌ک له‌وانه چوونه‌ته نێو سوریا و تورکیاوه، ژماره‌یه‌کی تریشیان له ناو هه‌رێمی کوردستاندا ئاواره بوون.
دکتۆر میرزا دنایی چالاکوانی مافی مرۆڤ و ڕاوێژکاری حکومه‌ت بۆ ناوچه دابڕاوه‌کان له وتووێژێکدا له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا باس له کێشه‌ی په‌نابه‌ره‌کان ده‌کات و ده‌ڵێت " ئه‌گه‌ر هێزێکی نێونه‌ته‌وه‌یی نه‌چێته شه‌نگال بۆ پاراستنی خه‌ڵکی ئه‌وا له سه‌دا 2 ی خه‌ڵکه‌که ئاماده نییه جارێکی تر بگه‌ڕێنه‌وه ئه‌وێ چونکه متمانه‌یان نه‌ماوه".
دکتۆر میرزا دنایی که یه‌کێک بوو له‌و که‌سانه‌ی له ناو هه‌لی کۆپته‌ره‌که‌ی هه‌فته‌ی ڕابوردوو له چیای شنگال که‌وته خواره‌وه له وتووێژه‌که‌دا باس له ڕووداوه‌که‌و ڕه‌وشی ته‌ندروستیشی ده‌کات.
ده‌قی وتووێژه‌که
|
<urn:uuid:b378ee5a-c533-4f2c-940d-66103574be6c>
|
CC-MAIN-2017-26
|
https://www.dengiamerika.com/a/2416965.html
|
2017-06-25T07:16:14Z
|
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2017-26/segments/1498128320443.31/warc/CC-MAIN-20170625064745-20170625084745-00516.warc.gz
|
ckb
| 0.999342 |
Arab
| 9 |
{"ckb_Arab_score": 0.9993422627449036}
|
له‌گه‌ڵ گه‌وره‌بوونی که‌سایه‌تیه‌کان، یانه‌کان، تیپه‌کان ئه‌وا ڕاسته‌وانه خاڵه به‌هێز و لاوازه‌کانی به‌دیار ده‌که‌وێت، بێگوومان هیچ ڕاهێنه‌رێک، یاریزانێک نییه خاڵی لاواز و به‌هێزی نه‌بێت له‌هه‌ر ئاستێکدابن، گه‌ر یاریزانێک یاخوود ڕاهێنه‌رێک توانایان جیاواز بێت باشتر و وردتر خوێندنه‌وه‌ی بۆ ده‌کرێت .
پێپ گواردیۆلا زۆر بهسادهيی خاڵی به‌هێزی خاڵی لاوازێتی، به‌هۆی هه‌بوونی ئه‌و بڕوا به‌خۆبوونه ناکه‌وێته ژێر کاریگه‌ری هیچ بارودۆخی ده‌ره‌کییه‌وه، ته‌نها کار به‌ستایلی و ئه‌و کلتوره ده‌کات که‌پێی ناسراوه هه‌ڵبه‌ته "تاکتیکه‌کان"ی ، پیپ هێنده سانا نییه تا بتوانیت لێێ ببیته‌وه، به‌دیوێکی دیکه‌دا پێویسته خوێندنه‌وه‌ی پێش وه‌خته‌ی پلان بۆ داڕێژراوت هه‌بێت بۆی دواتر پهنـا ببەیته به‌ر پلانی " بی _ سی" وه‌ک یه‌ده‌ک .
کێشه‌ی گواردیۆلا لە چيە؟
پێش هه‌ر یاریه‌ک گواردیۆلا هاوکێشه‌یه‌کی هه‌یه بۆ یاریزانه‌کانی دووباره‌ى ده‌کاته‌وه ئه‌ویش بریتیه له‌وه‌ی: "له‌یاریزان خۆش ده‌بم گه‌ر گه‌وره‌ترین هه‌ڵه بکات له‌نێو گۆڕه‌پان ئه‌گه‌ر کاریگه‌ریشی هه‌بێت بۆ سه‌ر ئانجامهکانمان، بـه‌ڵام بههـیچ جۆرێک له‌یاریزان نابوورم ته‌واوی ووزه‌ی خۆی سه‌رف نه‌کات یاخوود له‌و ئه‌رک و ڕۆڵه‌ی پێی دراوه لابـدات"
له ژێــر ڕۆشنای هاوکێشه‌که‌ی پیپ خۆیه‌وه شیکاریهک ده‌که‌ین، گه‌ر به‌زمانی داتا و ژماره‌کان ده‌ست پێ بکه‌ین ده‌گه‌ینه ئه‌و ده‌رئه‌نجامه‌ی به‌به‌رده‌وامی یاریزانانی پێکهاته‌که‌ی پیپ هاوڕێ و ده‌ست له‌ملانی (پێکانن) چوونکه یاریزانه‌کان له‌سه‌رجه‌م یاریه‌کاندا ته‌واوی تاقه‌ی خۆیان ده‌گوشن ئه‌مه‌ش گه‌وره‌ترین فشاریان له‌سه‌ر دروست ده‌کات دواتر ڕاهێنانه‌کانی پیپ هیچی که‌متر نییه له یاریه فه‌رمیه‌کان چوونکه ڕاهێنهکانیش له‌ژێر كۆمهڵگهلێک گۆد و ڕێسا و یاسادایه.
ده‌رباره‌ی پێدانى ڕۆڵ و جێبه‌جێکردنی "کارلۆس پیۆڵ" ده‌گێڕێته‌وه ده‌ڵێت ; یه‌که‌مین مه‌شق و ڕاهێنان بوو به‌سه‌رپه‌رشتی پێپ، منی بانگ كرد ووتی ڕۆڵی تۆ چاودێریکردنی "سامیۆل ئیتۆیه" دواتر پیدرۆ تۆپێک ده‌هێنێت "پێکێ" ده‌بڕێت من خۆم ده‌گه‌یه‌نمه تۆپه‌که و سهرکهوانه دهیپچڕێنم، له‌کـاتی پشوودا پیپ نزیک بۆوه ووتی: تۆ یاریزانێکی پیشه‌گه‌ری چۆن ئه‌وه‌ی ڕاهێنه‌ر داوات لێده‌کات جێ به‌جێی ناکه‌یت! ڕاسته تۆ تۆپه‌که‌ت پچڕاند به‌ڵام نـا ههوسهنگیت خسته نێو پلانه‌کانی من.
له یـهکـهمین یـاری "بـڕافـۆ" وه‌ک گۆڵپارێزی نوێی "مانچسته‌ر سیتی" پێپ پێی ده‌ڵێت ; به‌هیچ جۆرێک تۆپی درێژ لێ نـادهیت بۆ پێشه‌وه هه‌روه‌ها پێویسته زۆرترین تۆپ بگه‌یه‌نیته دڵی به‌رگریکاران.
هێنانه‌وه‌ی ئه‌م دوو نموونه‌یه بۆ ناسینی خوودی که‌سایه‌تی پیپ بوو که به‌هیچ جۆرێک ناکه‌وێته ژێر گاریگه‌ری هیچ بارودۆخێک
کێشه‌ی (گواردیۆلا) له ڕووی "هوونه‌ری" تاکتیکیه‌وه، ڕه‌گه‌زی سه‌ره‌کی پیپ له تاکتیکدا (زۆر تۆپ گلدانه‌وه _ کۆنتڕۆڵکردنی ته‌وه‌ری ناوه‌ند _ دروستکردنی بناغه‌ی هێرش له گۆڵپارێزه‌وه _ یاریکردن به‌تۆپی نزم و کورت و خێرا _ کارکردن له‌سه‌ر چه‌مکی بۆشایی (ڕووبـهر) _ زۆر گۆڕینی سیسته‌می یاریکردن به‌نموونه (٤-٣-٣) بۆ (٤-٢-٣-١)… هتد، لێره‌دا گواردیۆلا ئامانجی وایه ڕاهێنه‌ری دژ ده‌خاته ژێر کاریگه‌ری خۆیه‌وه بۆیه زۆرجار ده‌بینین باجی قورس ده‌دات، یان له‌کاتی یاریه‌که‌دا ئاشکرایه پلانه‌کانی وه‌ک خۆی ناڕوات ئاماده‌ی ئه‌وه‌ی تێدانییه بیگۆڕێت.
به‌رگری نه‌کردن; زه‌قترین خاڵی گواردیۆلا له‌هه‌ر یانه‌کدا بوبێت ئه‌م گرفته‌ی هه‌بووه، زۆر به‌که‌می به‌رگری ده‌کات ئه‌مه‌ش نا ڕاسته‌وخۆ پێدانی زۆرترین ڕووبه‌ره به تیمی دژبه‌ر له‌کاتێکدا زۆر ڕاهێنه‌ر ده‌توانن له‌م ڕێگایه‌وه له گواردیۆلا بده‌ن و سه‌رکه‌وتووش ده‌بن.
خاڵێکی دیکه جه‌نگی گواردیۆلا به‌گشتی به تاکتیکه نــه‌ک کوالێتی یاریزان زۆر یاریزان هه‌یه زۆر به‌ئاسانی له تاکتیک لاده‌ده‌ن ده‌توان تاکتیکهت لێ بشێوێنن له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌شدا پیپ ئاماده نییه ئه‌م ڕۆڵه بخاته سه‌ر شانی هیچ یاریزانێک، یاخوود پلانه‌کانی بچووک بکاته‌وه لهیاریزانێکی دژبه‌ردا.
نوسينى: بەرهەم جەلال
|
<urn:uuid:65e7d5a2-6a7e-4056-9bc8-aff56a842366>
|
CC-MAIN-2017-26
|
http://www.kurdsport.net/sport/5464
|
2017-06-26T00:21:18Z
|
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2017-26/segments/1498128320595.24/warc/CC-MAIN-20170625235624-20170626015624-00456.warc.gz
|
ckb
| 0.999397 |
Arab
| 8 |
{"ckb_Arab_score": 0.999396800994873}
|
چاو و راو هه‌یه گوایه له درووست‌کردنی تیپێک یان یه‌که‌یه‌کی چه‌کداری له فۆرمی (حشدی شعبی) له ناوچه‌کانی گه‌رمیان که به سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراقه‌وه په‌یوه‌ندی هه‌یه، ئاخۆ ئه‌و چاو و راوانه تا چه‌ند راست و درووستن و چ کاریگه‌ریه‌کیان هه‌یه بۆ سه‌ر ئه‌و ناوچانه و ئاێینده‌ی هه‌رێم؟
شێرکۆ میروه‌یس ئه‌ندامی سه‌رکردایه‌تی یه‌کێتی نیشتمانی کوردستان و به‌رپرسی مه‌ڵبه‌ندی 8 ی یه‌کێتی له خانه‌قین له هه‌ڤپه‌یڤینێکدا له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا ده‌ڵێت"له په‌یوه‌ندی به کردنه‌وه‌ی لیوایه‌ک وه یاخود تیپێک له سنوره‌کانی ئێمه و سه‌ر به حشدی شعبی، له راستیدا به هیچ جۆرێک بوونی نییه و به هیچ جۆرێک سه‌ودای له‌گه‌ڵ ناکه‌ین، وه ئه‌گه‌ر هات و که‌سێک به هۆێ نه‌بونی و نه‌داری و باری ناڵه‌باری بژێوی ژیان به تاێبه‌تی له ناوچه‌کانی ئێمه پاڵی پێه‌وه بنێ که په‌یوه‌ندی بکات، ئێمه تا ئه‌و شوێنه‌ی پێیمان بکرێت، تا بتوانین رێگری ئه‌که‌ین، له کاتێکدا ئه‌گه‌ر ئه‌م وڵاته پێویستی به پاراستنه له شوێنێکی وه‌کو خانه‌قین، هیچ مه‌نتقێکی تێدا نییه گه‌نجێک ئاماده نه‌بێ له شاره‌که‌ی خوێدا داکۆکی بکا، له هه‌ڕه‌شه‌کان داکۆکی بکا به‌ڵام بروا له تکریت شهر بکا. کاک شێرکۆ هه‌ر وه‌ها ده‌ڵێت له سنوری خانه‌قین هیچ جۆره هێزێکمان، لیوایه‌ک به‌و ناوه نییه وه ئه‌وه‌ش په‌یوه‌ندی به گرمیانهوه هه‌یه باشتر وایه هه‌ڤاڵه‌کانم له گه‌رمیان روونکردنه‌وه له‌سه‌ر ئه‌و پرسه بده‌ن، کاک شێرکۆ ده‌شڵێت به داخه‌وه زۆرێک له ده‌سه‌ڵاتدارانی عێراقی هێشتا به نه‌فه‌سی ده‌ورانی پێشووتر بیر ئه‌که‌نه‌وه و هه‌ر چۆنێک ئه‌بێ دزه بخه‌نه ناو رێزه‌کانی ئێمه، ئه‌یانه‌وێ جۆرێک له په‌رته‌وازی، جۆرێک له جێ پێیه‌ک له ناوچه‌کانی ئێمه بکه‌نه‌وه، ئه‌مه‌ش بۆ ئاێینده‌ی ئێمه ئیجابی نابێت و خه‌ڵکیش لێره و له‌وێ به ده‌نگی به‌رز ناره‌زایه‌تی هه‌یه به‌م جۆره کار و کرده‌وانه، ئێمه به هیچ جۆرێک سه‌ودای له‌گه‌ڵ ناکه‌ین، به هیچ جۆرێک کار ئاسانی ناکه‌ین و بگره رێگریش ئه‌که‌ین".
|
<urn:uuid:ae7c8610-c041-4624-a763-2f56140344ab>
|
CC-MAIN-2017-26
|
https://www.dengiamerika.com/a/2849745.html
|
2017-06-27T14:08:02Z
|
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2017-26/segments/1498128321426.45/warc/CC-MAIN-20170627134151-20170627154151-00616.warc.gz
|
ckb
| 0.99493 |
Arab
| 13 |
{"ckb_Arab_score": 0.9949297308921814}
|
به‌رزکردنه‌وه و هه‌ڵکردنی ئاڵای کوردستان به فیرمی له‌سه‌ر فه‌رمانگه و دام و ده‌زگا حکومیه‌کاندا له که‌رکوک لێکدانه‌وه‌ی جۆرا و جۆری لێکه‌وتووه‌ته‌وه. ئاخۆ بۆ کورد تا ئه‌مرۆ چاوه‌رێ کرد و له کاتی رووخانی سه‌دام دا ئه‌و کاره‌ی نه‌کرد؟ وه ئه‌گه‌ریش له‌و کاته‌دا هه‌ڵه‌یان کرد، بۆ له کاتی وه ده‌رنانی داعش ئه‌و هه‌له‌یان نهقوازتهوه و به‌و شێوه ووتیان به‌ندی 140 به‌سه‌ر چوو ئاڵاکه‌یان ههڵکردبایه؟
عیماد عه‌لی رۆژنامه‌وان و چاودێری کاروباری رامیاری له هه‌ڤپه‌یڤینێکدا له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا ده‌ڵێت " به دڵنیاییه‌وه هه‌ڵکردنی ئاڵا بۆ نه‌ته‌وه‌ی کورد شتێکی چاوه‌روانکراوه،
که له رووی یاسای ژماره 14 ساڵی 91 په‌رله‌مانی هه‌رێمی کوردستان بۆ هه‌ر سێ پاریزگاکانی کوردستان کۆمه‌ڵه بریارێکی ده‌رکرد، له‌و بریارانه‌ش هه‌ڵکردنی ئاڵای کوردستانه، راستیه‌ک هه‌یه ئه‌وه‌یه له که‌رکوک (ده‌ی فاکتۆیه‌ک هه‌یه De Facto) پاش راکردنی سوپای عێراقی و هاتنی داعش و وه‌رچه‌رخانی سیاسی و پاراستنی که‌رکوک و خه‌ڵکی که‌رکوک له لایه‌ن هێزی پێشمه‌رگه‌وه واێ کرد که زیاتر کوردستانی بوونی که‌رکوک به راده‌ی بچه‌سپێنی که بیکاته دی فاکتۆ".
کاک عیماد هه‌ر وه‌ها ده‌ڵێت " بۆ که‌رکوک و بۆ ناوچه‌کانی تر ئه‌گه‌ر کێشه‌ی نه‌ته‌وه‌یی درووست نه‌کا و به له‌یه‌ک تێگه‌یشتنی نێوان نه‌ته‌وه‌کان بوایه، له‌م تاک لایه‌نه به‌رزکردنه‌وه‌ی ئاڵا زۆر باشتر ده‌بوو".
کاک عیماد ده‌شڵێت " ئه‌مه له هه‌ڵه‌کانی سه‌رکردایه‌تی یان حکومه‌تی خۆجه‌یی که‌رکوکه که پاش روویشتنی داعش ئه‌و ئاڵایه‌ی هه‌ڵنه‌کرد و تا ئه‌مرۆ ئه‌م پرسه‌ی وا هێشتوه‌ته‌وه، سه‌ره‌رای کۆمه‌ڵێک هۆێ خۆیی نێوان پارته کوردیه‌کان، ره‌کابه‌ری، پێشبرگی به تاێبه‌تی له نێوان یه‌کێتیی و پارتی، پارتی له‌ویه‌وه پرۆپاگه‌ندی ریفراندووم و سه‌ربه‌خۆیی ده‌کات و یه‌کێتیش له‌ملاوه ئاڵای کوردستان هه‌ڵ ئه‌کات وه‌کو کاردانه‌وه‌یه‌ک نه‌ک وه‌ک مافێکی ره‌وای نه‌ته‌وه‌یی بۆ گه‌لی کورد له که‌رکوک و ناوچه دابڕاوه‌کان".
|
<urn:uuid:984139d2-5b84-450b-8745-8253da990ab4>
|
CC-MAIN-2017-26
|
https://www.dengiamerika.com/a/3792329.html
|
2017-06-27T14:11:42Z
|
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2017-26/segments/1498128321426.45/warc/CC-MAIN-20170627134151-20170627154151-00616.warc.gz
|
ckb
| 0.990082 |
Arab
| 7 |
{"ckb_Arab_score": 0.9900821447372437}
|
جێگری سه‌ره‌ک وه‌زیری تورکیا ده‌ڵێت ده‌سه‌ڵاتداران ده‌ستیان کردووه به لێکۆڵینه‌وه کردن له‌سه‌ر ئه‌و که‌سانه‌ی وه‌ک ده‌گوترێت سوکایه‌تییان به کاربه‌ده‌ستانی ده‌وڵه‌تی تورکیا کردووه و هه‌روه‌هاش ئه‌وانه‌ی هاندانی ئاژاوه‌گێڕییان کردووه له ڕێی تۆڕه‌کانی سۆشیال میدیاوه.
ئه‌م ڕاگه‌یاندنانه‌ی به‌کر بۆزداگ ئاماژه‌یه به به‌رنامه‌ی حکومه‌تی تورکیا بۆ سزادانی به‌شداربووان و کارگێڕانی ئه‌و خۆپیشاندانانه‌ی له‌م مانگی شه‌شه‌دا تورکیای گرته‌وه.
جێگری سه‌ره‌ک وه‌زیری تورکیا ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه گوتووشیه‌تی حکومه‌تی وڵاته‌که به‌رنوسێک ده‌خاته به‌رده‌م په‌رله‌مان بۆ کۆت و به‌ندکردنی زیاتری ده‌سه‌ڵاتی له‌شکریی له تورکیادا، وه‌ک ئاژانسی ده‌نگ و باسی ئه‌سیۆشێتد پرێس ده‌ڵێت پێده‌چێت ئه‌م هه‌نگاوه‌ی حکومه‌تی تورکیا جه‌خت کردنه‌وه‌بێت له متمانه بوون به دیموکراسی که ئانکه‌ره ده‌ڵێت خۆپیشانده‌ران ده‌یانویست کاڵی بکه‌نه‌وه.
سه‌رچاوه‌کانی هه‌واڵ ئاماژه به داوایه‌کی ئانکه‌ره ده‌که‌ن له تۆڕی سۆشیال میدیای تویته‌ر تا نوێنه‌رایه‌تیه‌کی خۆی له تورکیادا بکاته‌وه. وه‌ک ئاژانسه‌کان ده‌ڵێن ئه‌م داوایه‌ی تورکیا به‌مه‌به‌ستی چنگ گیر کردنه له تویته‌ر که ده‌سه‌ڵاتدارانی وڵاته‌که به یارمه‌تیدان بۆ خۆپیشاندانه‌کانی دژه حکومه‌ت گوناهباری ده‌کات.
بینالی یه‌ڵدرم ، وه‌زیری گواستنه‌وه و په‌یوه‌ندیه‌کانی تورکیا به ڕۆژنامه‌وانانی گوتووه به‌بێ هه‌بوونی نوێنه‌رایه‌تی کۆمپانیاکه له تورکیادا ئه‌وا حکومه‌تی تورکیا ناتوانێت به خێرایی بگاته به‌رپرسانی تویته‌ر و فرمانیان بداتێ بۆ سڕینه‌وه‌ی شته‌کان و هه‌روه‌هاش ده‌ستڕاگه‌یشتن به زانیاری له‌سه‌ر ئه‌و که‌سانه‌ی تۆڕی تویته‌ر به‌کار ده‌هێنن.
تۆڕی تویته‌ر هیچ تێبینیه‌کی له‌سه‌ر ئه‌و داوایه‌ی تورکیا نه‌داوه به‌ڵام که‌سێکی نزیک له کۆمپانیاکه‌وه ده‌ڵێت له ئێستادا تویته‌ر هیچ پلانێکی نییه تا ئۆفیسی خۆی له تورکیادا بکاته‌وه.
په‌ره‌سه‌ندنی ئه‌و شه‌پۆلی ناڕه‌زاییه‌ی تورکیای گرته‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ سه‌رکوتکردنێکی قورسی خۆپیشاندانێکی ئاشتیانه‌ی ژینگه پارێزان له‌لایه‌ن هێزه‌کانی پۆلیسه‌وه له ڕۆژی 31 ی مانگی پێنج‌دا و دواتریش وه‌رچه‌رخا بۆ گه‌وره‌ترین خۆپیشاندانی دژه حکومه‌ت له‌ماوه‌ی ده‌یان ساڵی ڕابردوودا.
حکومه‌تی تورکیا لۆمه‌ی خۆپیشاندانه‌کان له ئه‌ستۆی ده‌ستی بیانی ده‌نێت و به پیلانگێڕیی بیانیش ناودێری کردووه.
|
<urn:uuid:38d7fe4e-4ba3-4c0c-8913-30b04ae74c22>
|
CC-MAIN-2017-26
|
https://www.dengiamerika.com/a/1690265.html
|
2017-06-28T21:11:00Z
|
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2017-26/segments/1498128323801.5/warc/CC-MAIN-20170628204133-20170628224133-00656.warc.gz
|
ckb
| 0.99928 |
Arab
| 12 |
{"ckb_Arab_score": 0.9992801547050476}
|
ئومێد حه‌مه عه‌لی: ده‌بێت پرۆژه‌مان هه‌بێت بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و بار‌و دۆخه‌ی ئێمه گومانی لێ ده‌که‌ێن
له‌م دوایانه‌دا زۆر وڵاتان له نێوانیاندا ئه‌مه‌ریکا ئاماده‌گی خۆیان ده‌ربری بۆ یارمه‌تی دانی هه‌رێمی کوردستان له رووی چه‌که‌وه، به‌ڵام که‌سانێکی زۆر نگرانن و گومانیان هه‌یه ئه‌م چه‌کانه به ده‌ستی کێ ده‌گات و چ ده‌ر ئه‌نجامێکی لێ بکه‌وێته‌وه.
ئومێد حه‌مه عه‌لی ئه‌ندامی په‌رله‌مانی هه‌رێمی کوردستان له‌سه‌ر لیستی گۆڕان له هه‌ڤپه‌ێڤینێکدا له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مریکا ده‌ڵێت" ئه‌وه‌ی په‌ێوه‌ندی داره به هاوکاری سه‌ربازی بۆ هه‌رێمی کوردستان، ئێمه وه ئه‌وه‌ی خه‌ڵکی کوردستان رای لێه، زۆر به گرنگ ته‌ماشای ئه‌کا و وه‌ک بزوتنه‌وه‌ی گۆڕانیش بێگومان وه‌کو هاوکاریه‌کی پێویست ته‌ماشای ئه‌که‌ێن و سوپاسی هه‌ر یه‌ک له‌و ده‌وڵه‌تان ده‌که‌ێن که هاوکاری هه‌رێمی کوردستان ده‌که‌ن له رووی سه‌ربازیه‌وه بۆ روبه‌رووبۆنه‌وه‌ی تیرۆریسته‌کانی داعش. کاک ئومێد سه‌باره‌ت به گومانه‌کان ده‌ڵێت بێگومان ئه‌وه به‌شێک له‌و نگرانیانهیه وه‌کو باسی ئه‌که‌ێت وه یاخود له‌و گومانانه‌یه که هه‌ندێک خه‌ڵک له‌سه‌ر ئه‌م مه‌سه‌له‌یه هه‌یانه، به‌ڵێ راسته له‌سه‌ر هه‌ر پرۆسه‌یه‌کی سه‌ربازی، سیاسی، کۆمه‌ڵایه‌تی گومانمان هه‌بێ، به‌ڵام له هه‌مان کاتدا پێویسته پرۆژه‌مان هه‌بێ بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و بار‌و دۆخه ئێمه گومانی لێ ده‌که‌ێن باشی بکه‌ێن وه ئه‌و بار‌و دۆخه‌ی گومانی لێ دههکهێن بێته ئاراوه ئێمه رێگای لێ بگرین".
|
<urn:uuid:6b892a6a-dddc-449e-8cfc-15f10f698e33>
|
CC-MAIN-2017-26
|
https://www.dengiamerika.com/a/2441059.html
|
2017-06-28T21:10:53Z
|
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2017-26/segments/1498128323801.5/warc/CC-MAIN-20170628204133-20170628224133-00656.warc.gz
|
ckb
| 0.997503 |
Arab
| 12 |
{"ckb_Arab_score": 0.9975028038024902}
|
یاریگا
لە تازەترین کاردانەوەی داواکارییەکەی بارسێلۆنا کە بری 100 ملیۆن یۆرۆی پێشکەش بە ماڕکۆ ڤیراتی ، ئەستێرەی پاریس سان جیرمان کردووە، سەرۆکی یانە پاریسییەکە بە نەخێر وەڵامی بارسێلۆنای داوتەوە.
لەم بارەیەوە، ناسڕ ئەلخلیفی، سەرۆکی یانەی پاریس سان جێرمان، جارێکی دیکە بۆ یانەی بارسێلۆنای دووپات کردوەتەوە، کە ڤیراتی بۆ فرۆشتن نییە، هەروەها یاریزانە ڕۆژی 4-7 پەیوەندی بە کامپی مەشق و ڕاهێنانەکانی یانەی پاریس دەکات، سەبارەت بە سەردانەکەشی بۆ بارسێلۆنا سەرۆکی یانەی پاریس سان جیرمان گوتی دەزانین سەردانی بارسێلۆنای کردووە ئەوە بەلای ئێمە هیچ گرنگییەکی نییە".
ئاشکرایە، کە بارسێلۆنا ئامادەیی دەبڕیوە بری 100 ملیۆن یۆرۆ بۆ گرێەبست کردن لەگەڵ ڤیراتی پێشکەش بکات جگە لەوەش ئامادەیە مووچەی ساڵانەی یاریزانەکە بۆ 10 ملیۆن یۆرۆ بەرزبکاتەوە.
|
<urn:uuid:a1a95f00-85b6-4dbc-80b2-9ad77ca15ecd>
|
CC-MAIN-2017-26
|
http://yariga.basnews.com/browse/195413
|
2017-06-27T00:14:33Z
|
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2017-26/segments/1498128320873.54/warc/CC-MAIN-20170626235612-20170627015612-00245.warc.gz
|
ckb
| 0.965307 |
Arab
| 6 |
{"ckb_Arab_score": 0.9653072953224182, "hac_Arab_score": 0.023406077176332474, "sdh_Arab_score": 0.011273348703980446}
|
پـیته‌ر گاڵبرهیت له سـاڵانی 1993 بۆ 1998 باڵیۆزی ئه‌مریكا بووه له كرواتیا، وه
هه‌روه‌ها له زانـكۆی شـه‌ڕ (National War College) پـرۆفیسۆر بووه، پهرتووكێـكی سه‌باره‌ت به عێراق ده‌ركردووه به ناوی The End of Iraq واته كۆتایی عێراق، له‌م په‌رتووكه‌دا باس له هه‌ڵه‌كانی ئه‌مریكا له عێراق ده‌كات و دابه‌شـكردنی به كلیلی چاره‌سه‌ری كێشـه‌كانی داده‌نێت.
هاوكارمان جانی دیلان سه‌باره‌ت به‌و په‌رتووه‌كه له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی به‌شی كوردی ڕادیۆی ده‌نـگی ئه‌مریكا هومه‌ر شێخموس گفتوگۆیه‌كی ئه‌نجام داوه.
ده‌توانن گوێـبیسـتی ده‌قی گفتوگۆكه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیه‌ی سه‌ره‌وه، ماوه‌كه‌ی 11 خوله‌كه.
|
<urn:uuid:2c0172a1-cef5-4da5-873c-6a045c40ba80>
|
CC-MAIN-2017-26
|
https://www.dengiamerika.com/a/a-58-2006-08-10-voa3-89180182/945367.html
|
2017-06-28T14:20:13Z
|
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2017-26/segments/1498128323682.21/warc/CC-MAIN-20170628134734-20170628154734-00405.warc.gz
|
ckb
| 0.897562 |
Arab
| 10 |
{"ckb_Arab_score": 0.8975620865821838, "sdh_Arab_score": 0.09599149972200394}
|
گه‌واهده‌ران و چالاکوانانی دژه حکومه‌ت له سوریا ده‌ڵێن ڕۆژی سێشه‌ممه هێزه‌کانی ئاسایش له شـاری حومس ته‌قه‌یان له خه‌ڵـکی کردووه و به لای که‌م 10 که‌س کوژراون.
ده‌ڵێن به لای که‌م 3 له قوربانیـیه‌کان له پـرسه‌ی که‌سانێـک ته‌قه‌یان لێـکراوه و کوژراون که له شـاڵاوه‌که‌ی ڕۆژی دووشه‌ممه‌ی هێزه‌کانی ئاسایشـدا کوژران.
جێی ئاماژه پـێـکردنه حومس له ڕۆژی شه‌ممه‌وه توندوتیژی تێـکه‌وتووه هاوکاتی ئه‌وه‌ی هێزه‌کانی سه‌رۆک به‌شـار ئه‌لئه‌سه‌د به‌رده‌وامن له سه‌رکوتکردنی نه‌یارانی حکومه‌ت.
توندوتیژی له ڕۆژی شه‌ممه‌وه له حومس ده‌سـتپـێـکردووه پاش ئه‌وه‌ی ته‌رمی 3 که‌سی لایه‌نگری به‌شـار ئه‌لئه‌سه‌د به پارچه‌پارچه‌کراوی درانه‌وه ده‌ست که‌سوکاره‌کانیان.
چالاکوانانی مافی مرۆڤ و دانیشـتوان ده‌ڵێن لایه‌نگرانی ئه‌سه‌د له به‌رامبه‌ردا شێتگیرانه به‌ره‌و ناوچه‌ی سووننه‌کانی شـاره‌که ڕۆیشـتوون و ئاگریان له دوکان و بازاڕی سووننه‌کان به‌رداوه. ده‌ڵێن به گشتی نزیکه‌ی 30 که‌س له‌و توندوتیژیـیه ئاینزایـیه کوژراون.
|
<urn:uuid:fc6c5ca5-32bf-4477-964e-41f6fc2055bf>
|
CC-MAIN-2017-26
|
https://www.dengiamerika.com/a/syria-19jul11-125821568/972108.html
|
2017-06-26T03:52:47Z
|
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2017-26/segments/1498128320669.83/warc/CC-MAIN-20170626032235-20170626052235-00016.warc.gz
|
ckb
| 0.998183 |
Arab
| 8 |
{"ckb_Arab_score": 0.9981826543807983}
|
ساڵ چۆن وەکو چەقۆ دەتسمێ …. نیگار نادر
کۆی ئاڵوگۆڕی ئەو ژمارەو ئەو رۆژو مانگانەی لەوەر چەرخانی زەمین دا ڕوودەدەن ناوزەدکراون بە نوێبوونەوەی ساڵ ، بەرزبوونەوەی ئەو ژمارانە بەڕوێکدا لەتەمەنی نیوەمان کەم دەکاتەوەو لەتەمەنی نیوەی ترمان زیاد دەکا ، پێموایە هەر حەوت ملیارد مرۆڤی ئەو جیهانە هەریەکێکیان ساڵێکی جیاواز بە خۆیان هەیە و ساڵی هیچ یەکێکشمان لەئەویترمان ناچێت ، هەر ساڵێکش سیحرێکی خۆی هەیە بەجۆرێک مرۆڤ دەبڕێێتەوە ، بۆ نموونە ساڵ هەن وەک مشار دەتبڕنەوە ، ساڵ هەن وەک تێزاب دەتتوێنەوە ، ساڵ هەن وەک شەکر شیرینت دەکەن ، ساڵ هەن وەکو پەیژە دەتبەنە سەرەوە ساڵ هەن وەکو چاڵ بزرت دەکەن ، ساڵ هەن مرۆڤی گەورەیان تێدا دەبینیەوە ، ساڵ هەن وەکو موس بە زامداری بەجێتدەهێڵن ، ساڵ هەن وەکو درەخت وشکت دەکەن ، ساڵ هەن دەبن بە پرد ، ساڵ هەن بەچۆکدا دەخەن، ساڵ هەن وەکو پوش بەباتدا دەدەن ، ساڵیش هەن لە خودا نزیکترت دەکەن ، ساڵ هەن کەنەفت و دەردارت دەکەن ، ساڵ هەن پرشنگدارت دەکەن ، سالیش هەن وەکو چەقۆ ئەگەر نەشتکوژن دەتسمن و زامدارت دەکەن.
من ساڵ وەک داشی دامە بە هەستیاری دەبزێوم چونکە ساڵ پڕە لەو سیحرانەی لەسەرەو ئاماژەم پێداون ئەگەر زۆر زیت نەبی ئەوا لەناو گێژەنی ئەو سیحرانەدا لە چاوەڕوانی بەرزبوونەوە و دابەزینی ئەو گۆڕانکاری و ژمارانەدا دەبی بە مرۆڤێکی گشتی و ژیانێکی ڕواڵەتی و ڕۆبۆتی دەژی .
وەرسوڕانی ساڵ لەو سەردەمەدا کە ناوزەدکراوە بە سەردەمی خێرایی پڕە لە تەڵە ،تەڵەی هەمە جۆر‌و تەڵەی هەمەڕەنگ، مرۆڤ هەرچی هێزی هەیەتی بەکاریدەهێنێ تا خێرا باژوێ ، لە زانست دا ، لە سیاسەت دا ، لەکار دا ، لە ئابووری دا ، لە جوانی دا ، لە بەناوبانگ بوون دا ، لە دەوڵەمەند بوون دا بەبێ ئەوەی هەست بکا کە لەو ڕاکەڕاکەدا خۆشبەختی و سادەیی و بەهای ژیان لە بنڕا لەدەست دەدات و قوماری تەمەن دەکات ساڵەکەی با دەیبات .
ساڵی ٢٠١٦ وەکو بڕمەند بریندارکەربوو ساڵێک کە بۆ برینی کوردبوون زۆر بەسوێ و پڕژان ، ساڵێک پڕ لە ڕژانی خوێنی کوردان و بەهەدەردانی ئامانجی نیشتیمانی بوو ، پڕ لە ساویلکەیی و خۆبەدەستەوەدان و پڕ لە سازش و دەستەبەسەری و دانەوان ، پڕ لە مرداربوون لە نەوتدا و دەستخەڕۆ بوون لە فەریکە سیاسەتدا ،ساڵیک تژی لە چەقبوستوویی گەندەڵی و بەستەڵەکی چاکسازی، ساڵێک ئەو هەرێمە تێیدا گەیشتە ترۆپکی دووڕوویی و فیشاڵی سیاسی ،هەرزانتین سینارێۆیی سازان و یەکخستنی لایەنەکان،سالێک پڕلە دووڕوویی پوچی ئەدەبی و هونەری ، دووڕوویی و داڕوخانی کومەڵایەتی ، لەو ساڵەدا بەشە ناڕازی و قوتزەوتکراوەکەی کۆمەڵگە بە دووڕوویی سەرقاڵی ماروپێێژەی خۆوەشاندان و بە خۆپێشاندانی دروستکراو خەریک بوون ، بەشە ڕازی و نەوتقۆرخکەرەکەی هەر خەریکی بەدەستهێنانی بەرژەوەندی کەسی وحیزبی بوون .
٢٠١٦ساڵێک بوو وەک مووس ڕوشاندمی و جۆرەها برینی دروست کردن و ڕۆژەکانی پڕ لە خوێ بوون و زامەکانی ئەودیوئەودیو کردن ، ساڵێک نیوەی تیژ لەلەندەن تێپەڕی و شوختی بەزەبری بە تەندروستیدا هێنا ، ساڵێک دووبارە پڕ لە گێژەنی دەستهەڵگرتن و سەرهەڵگرتن لە کوردستان ، ساڵێک وەک دەستتاڕ متمانەی هاڕی ، ساڵیکی وەک چەقۆ لە پشتەوڕا بریندارکەر .
لەسەردەمی خێرایی دا سیاسەت ساڵی بۆخۆی قورخکردوە ، پتر لەهەر شتێک ئەوەی ئەو حەوت ملیارد مرۆڤەی سەر ئەو ئەستێرەیەی گێژ کردوە هێرشی تیرۆریستی، هەڵبژاردن ، داهێنانی تەکنەلۆژیا ، بازرگانی نەوت . سیاسەت لەڕێگەی مێدیایەوە بەهۆی بازرگانەکانی هەواڵ و لە شاشەکانیانەوە موگناتیسانە زەینی لەسەدا نەوەدی مرۆڤەکانیان ڕاکێشاوەو قوڵاپتێکردوەو بەدوای خۆیاندا ڕایانەکێشاوە، لەکۆی ئەو ٣٦٦ ڕۆژەی ساڵدا مێشکی مرۆڤ کەم رۆژی تیدایە سیاسەت بۆخۆی نەیکێڵی .
لەو سەردەمەدا ئەگەر سەرنج لە تێپەڕینی ساڵ بدەین دەبینین ساڵ چۆن مرۆڤی کردوە بە سەنتەرێکی کاڵا ئایکۆنێکی بازرگانی ، مرۆڤ بەبەردەوامی سەرقاڵە بە کۆکردنەوەی کاڵا بەجۆری جیاواز ، ئەوڕۆ لەپاش قوڵاپەکانی سیاسەت چەقۆیەکانی جوانکاری و شاشەی سمارتفۆنەکان ئەو جیهانە بەڕێوەدەبەن و فیکر و جوانی و هونەر لە قولینچێکێكی گچکە سەرەتاتکێ لەگەڵ ژیان دەکەن .
ساڵ وەکو پەرجوو هەم لێت زیاد دەکا و هەم لێتکەمدەکا ، ماتماتیکیانە ژمارەیەکت پێوە دەنوسێنێ و ژمارەیەکت لێکەمدەکا ، وەکو تیر ئەگەر بەوریایی نەیهاوێژی ئەوا ئەو دەتهاوێژێ ، بەو مانایەیی لەهەر ساڵێکدا ئەگەر ئامانجێک دەستنیشان نەکەی تا بیپێکێ ئەوا ساڵ دەتپێکێ و پلەیەک لەتەمەنت دێنێتەخوار مرۆڤ هەمیشە ترس ودڵەڕاوکێی هەیە لەو کەموزیادیەی لە ڕێگایەتی . ساڵی نوێ کە دێت وەکو شەمەندەفەر وایە ئەگەر دروست لەکاتی خۆیدا ئامادەنەبی ئەوا تیژ بەجێتدەهێڵێ ، وەکو فڕۆکەش ئەگەر سەردەکەوی دڵنیا نیت دەتگەیەنێتە شوێنی مەبەست یا نا! وەک کەشتی هەرگیز بە پیچەوانەی ئاراستەوە ناتوانین بجوڵێین .
نیگار نادر /١/١/٢٠١٧
|
<urn:uuid:0c8911aa-98c1-47f2-908a-fa092d287303>
|
CC-MAIN-2017-26
|
http://dengekan.ca/archives/2456
|
2017-06-28T03:40:14Z
|
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2017-26/segments/1498128322320.8/warc/CC-MAIN-20170628032529-20170628052529-00672.warc.gz
|
ckb
| 0.736889 |
Arab
| 29 |
{"ckb_Arab_score": 0.7368887066841125, "hac_Arab_score": 0.17699113488197327, "sdh_Arab_score": 0.08602682501077652}
|
خۆ لە کارکشانەوەی وەزیری بەرگریی فەرەنسا بە تۆمەتی گەندەڵی ماڵی
سلوی گولار وەزیری بەرگریی نوێی فەرەنسا ڕۆژی سێ شەممە لەبەر ناوزڕاوی بەهۆی تومەتی گەندەڵی ماڵی دەستی لەکارەکەی کشایەوە.
بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی فەرەنسا، ئەم ڕیسواییە داوێنی پارتی بچووک و میانە ڕەوی مودمی گرتووە کە یەکگرتووی پارتی تازەپێگەیشتووی ناسراو بە کۆماری ڕوو لە گەشەی ئێمانۆئێل ماکرونی سەرۆکی نوێی فەرەنسایە .
گولار کە پێشتر نوێنەری پەرلەمان بووە، وتی : تاکاتێک کە ئەگەری لێکۆڵینەوە لەو سەبارەت بە تۆمەتی کەڵک وەرگرتنی ناڕەوا لە خەرج و بەرجەکان لە کاتی نوێنەرایەتی پەرلەمانی ئەورووپا لە ئارادایە، لە دەوڵەت دا نابێت .
گولاری 52 ساڵان کە سەردەمی وەزارەتەکەی تەنیا 33 ڕوژ بووە ، ڕایگەیاندووە کە بۆ سەرکەوتنی ماکرون بۆ بەرەوپێش بردنی چاکسازییەکان و بە ڕەزامەندی سەروک وەزیران لە کابینە کشاوەتەوە.
دادستانی پاریس بەرایی مانگی ژووئەن لێکۆڵینەوەیەکی بەرایی بۆ دەستپێکردنی گومان لەسەر هەندێ ئیش و پیشەی فورمالیتە و ڕواڵەتیانەی پارتی مودم لە پەرلەمانی ئەورووپا دەست پێ‌کرد .
ئەمە لەحاڵێکدایە کە داڕشتی دەوڵەتی نوێی فەرەنسا بڕیارە بەرلە شەوی پێنج شەممە ڕابگەیەندرێت .
|
<urn:uuid:ea1bd99f-72d8-4a3d-b26e-20719500cee5>
|
CC-MAIN-2017-26
|
http://kurdish.sahartv.ir/news/%D8%AC%DB%8C%D9%87%D8%A7%D9%86-i296338
|
2017-06-25T12:02:43Z
|
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2017-26/segments/1498128320491.13/warc/CC-MAIN-20170625115717-20170625135717-00377.warc.gz
|
ckb
| 0.919852 |
Arab
| 6 |
{"ckb_Arab_score": 0.9198516607284546, "hac_Arab_score": 0.05814983323216438, "sdh_Arab_score": 0.02200808934867382}
|
له‌تیف نێروه‌یی په‌یامنێری به‌شی كوردی ده‌نگی ئه‌مریكا له شـاری سـلێمانی ده‌ڵێت
سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردسـتان ههڵوێستێـكی توندی به‌رامبه‌ر به توركیا ڕاگه‌یاندووه و فه‌رمانی به پاسه‌وانانی سـنوور داوه كه ئه‌گه‌ربێت و هێزه‌كانی توركیا بێنه ناو خاكی هه‌رێمی كوردستان و له هێزه‌كانی پاسه‌وانانی سـنوور نزیـك بكه‌ونه‌وه، پـێویسته له پـێناو پاراستنی سه‌روماڵی هاوڵاتیانی گونده‌كانی سه‌ر سـنوور ڕووبه‌ڕووی له‌شـكری توركیا بـبنه‌وه.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی ڕاپـۆرته‌كه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیه‌ی سه‌ره‌وه، ماوه‌كه‌ی 4 خوله‌كه.
|
<urn:uuid:735e172c-4792-420f-9f5a-a3cdc46d7db4>
|
CC-MAIN-2017-26
|
https://www.dengiamerika.com/a/a-58-2007-12-19-voa4-89203842/949179.html
|
2017-06-26T07:10:08Z
|
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2017-26/segments/1498128320685.63/warc/CC-MAIN-20170626064746-20170626084746-00457.warc.gz
|
ckb
| 0.935829 |
Arab
| 8 |
{"ckb_Arab_score": 0.9358292818069458, "sdh_Arab_score": 0.05084361135959625, "hac_Arab_score": 0.01240833755582571}
|
ئه‌ڤرۆ نيوز:
د ھەیڤا رەمەزانێ دا دێ چەوا زانین رۆژی ب چ دکەڤیت، ئەرێ بەس خوارن و ڤەخوارنن؟ بۆ ھشیاربوون ژ رۆژی و نەداکەتنا ئاستێ خێرا رۆژیێ ل دەڤ خودای و خوە دوورخستن ژ ئەوان تشتێن کاریگەریێ ل قیمەت و بھایێ رۆژیێ دکەن، مەلا ئەحمەد حەسەن خوتبەخوین و پێشنڤێژێ مزگەفتا جودی دیار کر رۆژی بھا و گرانیا خوە یا خێرێ ھەیە و ب ھندەک تشتان و بھا و گرانیا وێ نامینیت یان خێرا وێ کێمتر لێ دھێت.
مەلا ئەحمەد حەسەن خوتبەخوین و پێشنڤێژێ مزگەفتا جودی دیار کر رۆژی بھا و گرانیا خوە یا خێرێ ھەیە و ب ھندەک تشتان و بھا و گرانیا وێ نامینیت یان خێرا وێ کێمتر لێ دھێت، دەما ھەرتشتەکێ بچیتە د ناڤ گەدەیا مرۆڤی دا چ خوارن بیت یان ڤەخوارن بیت ھەتا حەبەک ژی بیت کو کاریگەریێ ل سەر گیانی و گھۆرینەکێ بکەت ئەڤە رۆژی پێ دکەڤیت و قەبیل نینە، ئانکو ھەر تشتەکێ بچیتە د ناڤ گیانێ مرۆڤی دا رۆژی پێ دکەڤیت، دەربارێ جنسی و چەوانیا کەتنا وێ ب کریارا جنسی تەئکید پێ دکەڤیت ئەوی دەمی زەلامەک بچیتە دەڤ ژنکا خوە یێ ب رۆژی ئەڤە رۆژی پێ دکەڤیت یان زەلامەک ئاڤا خوە بینیت یان ژنک ل دەمێ دکەتە د بێ نڤێژیێ دا ئەڤان حالەتان رۆژی پێ دکەڤیت.
مەلا ئەحمەد حەسەن خوتبەخوین و پێشنڤێژێ مزگەفتا جودی گۆت "ژبلی ئەوان رۆژی پێ ناکەڤیت، لێ ب دیتن و بەرێ خوەدانا دیمەنەکێ ھوسا ھەتا کاریگەریێ ل سەر بکەت و ئەو دیمەن نەیێ شەرعی بیت چ تەماشەکرنا ڤیدویەکا جنسی یان تەماشەکرنا ژنەکێ ب ئاوایەکی نەئەنیەتەکا ساخلەم بەلکو پتر بۆ حەز و ڤیانا جنسی بیت ئەڤە خێرا وێ کێم دبیت ھەتا ئەوی رادەی کو بەس ئەداکرنا رۆژێ دمینیت و چ خێر تێدا نامینیت، گوھدان و گۆھداریکرنا تشتەکی کو کاریگەری و کارتێکرنا خوە ھەبیت ئەوی دەمی خێرا وێ رۆژی پێ کێم دبیت و ھەتا کریار و رەفتارێن مرۆڤەکی ل گەل سلوکێ رۆژیگرتنێ نەگۆنجیت و نەخۆشی و بێزاریێ بۆ مرۆڤێن دەوروبەرێ خوە چێ بکەت ئەوی دەمی بھایێ رۆژیا وی ژی دھێتە خوارێ.
دەربارێ جگارەکێشانێ ناڤبری دیار کر رۆژی ب جگارەکێشانێ ژی دکەڤیت و دبیتە تشتەک کو جۆرەکێ مادەیەکێ پاڤێژتە د ناڤ گەدەیا مرۆڤی دا و دبیتە ئەگەرەک مرۆڤ ھند ھەست ب برسێ نەکەت، قەترا دفنا دەمێ مرۆڤ یێ نەخۆش رۆژی پێ دکەڤیت.
مەلا ئەحمەد ل مەزگەفتا جودی دیار کر ئارمانج ژ رۆژیگرتنێ رێکەکە بۆ خوە پاراستن ژ ئەوان گونەە و حەزان بھێتە پاراستن، خودایێ مەزن چ پێدڤی و ھەوجەی ب مە نینە بەس رابین خوە برسی و تێنی بکەین، بەلکو مە پێدڤی و ھەوجەی ھەیە بۆ خێر و بھا و گرانی و پاداشت و چوونا بەھەشتێ یە، ھەکە رۆژیگر نەھێتە پاراستن ژ ئەوا کریار و گونەھا وەک وی کەسی یێ سەرێ خوە دشووت و دچیتە سەرگیڤکەکێ گلێشی دروونتە خوارێ ئەڤە چ مفا ژ وێ پاقژیێ وەرنەگرت.
|
<urn:uuid:f620c1cf-a49c-4dac-bd33-0859ee84e060>
|
CC-MAIN-2017-26
|
http://evronews.net/ku/%D8%B1%DB%86%DA%98%DB%8C-%D8%A8-%D8%AA%DB%95%D9%85%D8%A7%D8%B4%DB%95%DA%A9%D8%B1%D9%86%D8%A7-%D8%AF%DB%8C%D9%85%DB%95%D9%86%D8%A7%D9%86-%D9%88-%D8%B1%DB%95%D9%81%D8%AA%D8%A7%D8%B1%DB%8E%D9%86-%D9%83/82357/
|
2017-06-28T15:52:04Z
|
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2017-26/segments/1498128323711.85/warc/CC-MAIN-20170628153051-20170628173051-00697.warc.gz
|
ckb
| 0.88715 |
Arab
| 6 |
{"ckb_Arab_score": 0.8871495723724365, "hac_Arab_score": 0.07361380010843277, "sdh_Arab_score": 0.03848180174827576}
|
هەڵەی پزیشکی مانای ئەوەیە خەڵکێکی باش لە سیستمێکی خراپ‌دا کاردەکەن
رووداو-سلێمانی
هەر حاڵەتێکی زیان پێگەیشتن و مردن بە هۆکارێک کە دەکرا رێگە لە روودانی بگیرێ، بە هەڵەی پزیشکی دادەنرێ، جا هۆکارەکە پەیوەندی بە دەستنیشانی نەخۆشی و حاڵەتێک هەبێ یان چارەسەرکردنی.
لە راپۆرتی ساڵی 2000ی ئەکادێمیای نیشتیمانی بۆ تەندروستی لە ئەمریکا کە تایبەت بوو بە هەڵە پزیشکییەکان هاتووە "روودانی هەڵەی پزیشکی مانای ئەوە نییە خەڵکانێکی خراپ پیشەی پزیشکیی پیادە دەکەن، بەڵکو مانای ئەوەیە خەڵکێکی باش لە سیستمێکی خراپ‌دا کاردەکەن و دەبێ هەوڵمان بۆ چاککردنی سیستم بێ".
راپۆرتی ساڵانەی کۆمیسیۆنی هاوبەشی نێوەندە تەندروستییەکانی ئەمریکا دەڵێ خراپیی پەیوەندی نێوان نەخۆش و ئەندامانی خێزانەکەی لەلایەک و نێوەندە تەندروستییەکان لەلایەکی دی، هۆکاری بنەڕەتیی نیوەی هەڵە پزیشکییەکانە لە ئەمریکا.
هەرچەندە وەها خەمڵیندرابو ساڵی 2013 لەسەر ئاستی جیهان 142 هەزار کەس بە هەڵەی پزیشکی مردوون، توێژینەوەیەکی ساڵی 2016ی پسپۆرانی دامەزراوەی بەنێوبانگی جۆن هۆپکینز لە ئەمریکا دەریخستووە تەنیا لە ئەمریکا ساڵانی 250 هەزار کەس بە هەڵەی پزیشکیی دەمرن.
پسپۆڕانی جۆن هۆپکینز دەڵێن ئەگەر سەنتەری کۆنترۆڵکردن و پێشگیری لە نەخۆشییەکان لە ئەمریکا، هەڵە پزیشکییەکان بخاتە ریزبەندی هۆکارەکانی مردن، ئەوە هەڵە پزیشکییەکان لە ئەمریکا دەبنە سێیەم هۆکاری مردن لەو وڵاتە.
لە بەریتانیاش توێژینەوەیەکی ساڵی 2000 دەریخستوە سالانە لەو وڵاتە 850 هەزار هەڵەی پزیشکی روودەدەن کە زیانی 2 ملیار پاوەند لەو وڵاتە دەدەن.
ساڵی 2006 لە بەدواداچوونێکدا بۆ توێژینەوەکانی ئەکادێمیای نیشتیمانی بۆ تەندروستی لە ئەمریکا دەرکەوتووە، هەڵەی پەیوەست بە دەرمان لە بلاوترین هۆیەکانی هەڵەی پزیشکییە لەو وڵاتە، بە جۆرێک ساڵانە ملیۆن و نیوێک کەس تووشی زیانی تەندروستی دەکەن، کە 400 هەزاریان لەنێو نەخۆشخانەکان و 800 هەزاریان لە چارەسەری نەخۆشییە درێژخایەنەکان روودەدەن.
توێژینەوەیەکی دیکە دەریخستووە لەسەر ئاستی جیهان لە چارەسەرکردنی هەر 10 نەخۆشدا، یەکێکیان بە جۆرێک لە جۆرەکان هەڵە لە چارەسەرکردنیدا دەبێ.
هەندێک لە رەخنەگران دەڵێن راپۆرتەکانی پەیوەست بە هەڵەی پزیشکی وەها لێکی دەدەنەوە کە ئەو کەسەی تووشی زیان دەبێت یان دەمرێ بەهۆی ئەو هەڵانە، ئەوە نە هەرگیز دەمرێ و نە هەرگیز تووشی مەترسی تەندروستی دەبێ!
|
<urn:uuid:a210261b-1fb2-4111-83e8-f4de213dcf8c>
|
CC-MAIN-2017-26
|
http://www.rudaw.net/sorani/lifestyle/210420172
|
2017-06-28T15:43:45Z
|
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2017-26/segments/1498128323711.85/warc/CC-MAIN-20170628153051-20170628173051-00697.warc.gz
|
ckb
| 0.918824 |
Arab
| 7 |
{"ckb_Arab_score": 0.9188239574432373, "sdh_Arab_score": 0.06642409414052963, "hac_Arab_score": 0.014759167097508907}
|
زۆرجار لە کاتی کارکردنمان لەسەر ئینتەرنێت بە ھۆی ھەر ھۆکارێک بێت براوسەرەکەمان دادەخرێت لەم کاتەدا دڵتەنگ دەبیت بەوەی ئەو کارانەی لەو دەقەیەی کردومانە ھەموو رۆیشتوە ! ئێمە لێرەدا جارەی ئەم کردارەمان بۆ کردون بەم جۆرە
دوای ئەوەی براوسەرەکەمان داخرا دەیکەینەوە ئەم سێ دوگمەیە لەسەر کیبۆڕد دادەگرین بۆ گەراندنەوەی ھەموو تابەکانی کردۆمانەتەوە (Ctrl + Shift + t ) .
ئەم کردارە بۆ ئەو کاتانەش دەبێت کەوا تەنھا یەک تاب رەش دەبێتەوە.
ئەم بابەتە لە لایەن هاوکارانمان لە کوردزۆن ئامادەکراوە
|
<urn:uuid:267bc551-0296-4826-ac63-93c450e9f187>
|
CC-MAIN-2017-26
|
http://techeye.org/browse/16105
|
2017-06-24T07:04:28Z
|
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2017-26/segments/1498128320227.27/warc/CC-MAIN-20170624064634-20170624084634-00571.warc.gz
|
ckb
| 0.993835 |
Arab
| 17 |
{"ckb_Arab_score": 0.9938346147537231}
|
له پاش هه‌ردوو ته‌قینه‌وەكه‌ی به‌ردەم بارەگاكانی لقی دووی پارتی دیموكراتی كوردستان و مه‌ڵبه‌ندی سێی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان له یه‌كه‌م ڕۆژی جه‌ژنی قوربان دا، هێشتا لێكۆڵینه‌وە سه‌بارەت به دەستگیركردنی ئهنجامدەرانی ئه‌و هێرشه به‌ردەوامه.
گروپێكی به‌ناو ئه‌نسار ئه‌لسونه له عێراق به‌رپرسێتی خۆی به‌رامبه‌ر به‌و هێرشانه‌ی شاری هه‌ولێر نیشانداوە.
سه‌رۆكی ئه‌و گروپه له ماڵپه‌رێكی سه‌ر ئنته‌رنێت ئه‌و به‌یاننامه‌یان بڵاوكردۆته‌وە و گوتویه‌تی هه‌ردوو پارتی كوردی پشتیوانی هێزی خاچی دەكه‌ن كه بێنه ناو شاری كه‌ركوك و موسڵ. جێی باسه ئه‌و كه‌سه‌ی به‌ناوی ئه‌میری ئه‌و گروپه ئه‌و بهننامهیهی بڵاوكردۆته‌وە ناوی عه‌بدوڵڵا حه‌سه‌ن بن مه‌حمودە.
له‌م بارەیه‌وە په‌یامنێری به‌شی كوردی دەنگی ئه‌مریكا سه‌لام باڵایی له شاری دهۆكی كوردستانی عێراقه‌وە ئه‌م ڕاپۆرته‌ی بۆ ناردووین و بۆ گوێگرتن له ته‌واوی ئه‌و ڕاپۆرته كلیكی ئه‌و ئۆدیۆ فایله‌ی لای سه‌رەوەی ئه‌م لاپه‌ڕەیه بكه.
|
<urn:uuid:89ae2090-de87-4d7d-96d4-bd2ac7d8f028>
|
CC-MAIN-2017-26
|
https://www.dengiamerika.com/a/a-58-a-2004-02-05-3-1-89155727/941683.html
|
2017-06-25T02:03:33Z
|
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2017-26/segments/1498128320386.71/warc/CC-MAIN-20170625013851-20170625033851-00651.warc.gz
|
ckb
| 0.978204 |
Arab
| 11 |
{"ckb_Arab_score": 0.9782036542892456, "sdh_Arab_score": 0.019465317949652672}
|
له‌م ڕۆژانه‌ی دوایـیدا كاربه‌ده‌سـتانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی سه‌رۆك بوش لـێدوانه‌كانی وه‌زیری به‌رگری ئیسـرائیلیان پـشتڕاسـت كرده‌وه كه ده‌ڵێت هه‌موو بژاره‌كان له‌به‌ر چاو ده‌گیرێن بۆ ڕاگرتنی به‌رنامه ناوه‌كـیـیه‌كه‌ی ئێران.
سه‌باره‌ت به ئه‌گه‌ری به‌كارهێنانی هێز له دژی ئێران هاوكارمان موعته‌به‌ر شـیروانی وتووێژێـكی له‌گه‌ڵ دكتۆر ئه‌ریاڵ كۆهن له بنیادی هێرتج له واشـنتن سـازكردووه و پاشـان له‌گه‌ڵ هاوكارمان سمكۆ عه‌زیز به كوردی ئاماده‌یان كردووه.
ده‌توانن گوێـبیـستی ده‌قی وه‌رگێڕاوی وتووێـژه‌كه بن له ڕێـگه‌ی كلـیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیه‌ی سه‌ره‌وه، ماوه‌كه‌ی 8:31 خوله‌كه.
|
<urn:uuid:21a291c3-f918-4447-92be-d2f6e06ea00e>
|
CC-MAIN-2017-26
|
https://www.dengiamerika.com/a/a-58-2008-08-01-voa4-89219377/952411.html
|
2017-06-28T07:21:33Z
|
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2017-26/segments/1498128322873.10/warc/CC-MAIN-20170628065139-20170628085139-00251.warc.gz
|
ckb
| 0.988505 |
Arab
| 8 |
{"ckb_Arab_score": 0.9885052442550659, "sdh_Arab_score": 0.010760510340332985}
|
کارەساتێک بۆ ماوەى دوو کاتژمێر لە جیهانى ئەلیکترۆنی رویدا
تویتەر بۆ ماوەیەک لە کار دەکەوێت
تویتەر دەیەوێت هەواڵی لە کار کەوتنەکەی لە تویتەر باس بکات
کاژێر ١:٣٠ ی پاشنیوەڕۆ با کاتی عێڕاق، تویتەر هێشتا بە تەواوی کاری نەدەکرد، کە لە کاژێر ١١:٢٠ ی سەر لە بەیانی ئەمڕۆوە لە هەموو جیهاندا لە کارکەوت. لە کاتی کردنەوەی تویتەر لەسەر هەر دوو ئامێری مۆبایل و کۆمپیوتەر، بەکارهێنەران نیگەران بوون بەوەی کە بە هۆی چەند کێشەیەکی تەکنیکییەوە تویتەرەکانیان لا کار کەوتووە.
لە دوای ئەو کاتەوە، تویتەر کەوتووەتەوە کار، لە یەڵا دەتوانین پۆست بکەین و پۆستی دیکە بخوێنینەوە، بەڵام ناتوانین لە رێگەی هاش تاگەوە بگەڕێین بۆ هیچ بابەتێک.
بەکارهێنەران بە گاڵتەجاڕییەوە باسی ئەم لە کارکەوتنەی تویتەر دەکەن.
لە کوێ بگریم بۆ لەکارکەوتنى تویتەر؟
تەپوتۆزی خۆى دادەوەشێنێ لەژێر پاشماوەکانى تویتەر، سەیرێکی دەوروبەری دەکات لەناوەڕاستی رۆژدا و دەپرسێ، ئێوە هەموو باشن؟
|
<urn:uuid:8c8c74b7-ca3e-4b8a-95b1-ea1db58a142f>
|
CC-MAIN-2017-26
|
http://yallairaq.com/ku/%D8%AF%D8%A7%D9%87%DB%8E%D9%86%D8%A7%D9%86/%DA%A9%D8%A7%D8%B1%DB%95%D8%B3%D8%A7%D8%AA%DB%8E%DA%A9-%D8%A8%DB%86-%D9%85%D8%A7%D9%88%DB%95%D9%89-%D8%AF%D9%88%D9%88-%DA%A9%D8%A7%D8%AA%DA%98%D9%85%DB%8E%D8%B1-%D9%84%DB%95-%D8%AC%DB%8C%D9%87%D8%A7/
|
2017-06-29T02:14:02Z
|
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2017-26/segments/1498128323842.29/warc/CC-MAIN-20170629015021-20170629035021-00331.warc.gz
|
ckb
| 0.909373 |
Arab
| 12 |
{"ckb_Arab_score": 0.9093726873397827, "sdh_Arab_score": 0.08781635761260986}
|
فەرماندەیەکی باڵای سوپای پاسدارانی ئێران ئەمڕۆ چوارشەممە ئەمەریکای تاوانبارکرد بە نانەوەی گرژی لە کەنداو، ئەمەش پاش ئەو دوو ڕووداوەی هەفتەی ڕابردوو لە نزیک دورگەی هورموز ڕوویان دا.
مەهدی هاشمی بە ماڵپەڕی پاسدارانی گوتووە " کەشتیەکی هێزی دەریایی ئەمەریکا بە دورگەی هورموز تێپەڕیوە و ڕێڕەوە نێودەوڵەتیـیەکەی خۆی گۆڕیوە و بە شێوەیەکی ناپـرۆفیشناڵانە لە بەلەمەکانی سوپای پاسدارن نزیکبووەتەوە و تەنها 550 مەتر لێیانەوە دوربووە.
گوتیشی کردارەکانی ئەمەریکا و بەریتانیا لەم دوایـیانە نیشانی دەدات ئەو دوو وڵاتە ئامانجی خراپ و نایاسایـیان هەیە.
وەزارەتی بەرگری ئەمەریکا ڕۆژی دووشەممە ئەویش گوتی هێزی دەریایی ئێران بە شێوەیەکی ناپـرۆفیشناڵانە ڕەفتاریان کردبوو و پـێنجشەممەی ڕابردوو کەشتیەکی ئێرانی لە کەشتی USNS ئەمەریکایی نزیکبووەتەوە بە شێوەیەک 150 مەتر لێی دوربووە، پاشان ڕۆژی شەممە چەند بەلەمێکی ئێرانی لە کەشتیەکەی ئەمەریکا نزیکبوونەتەوە و 320 مەتر لێیەوەی دوربوون.
کاپتن جێف دەیڤس گوتەبێژی وەزارەتی بەرگری گوتیشی لە هەردوو ڕووداوەکە کەشتیەکەی ئەمەریکا خۆی لادابوو هەتا پـێکدادان ڕوونەدات.
|
<urn:uuid:3829ef4a-f81f-47eb-ae38-e737487d6d2e>
|
CC-MAIN-2017-26
|
https://www.dengiamerika.com/a/iran-us/3755051.html
|
2017-06-25T14:04:33Z
|
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2017-26/segments/1498128320532.88/warc/CC-MAIN-20170625134002-20170625154002-00663.warc.gz
|
ckb
| 0.945133 |
Arab
| 8 |
{"ckb_Arab_score": 0.94513338804245, "sdh_Arab_score": 0.027978012338280678, "hac_Arab_score": 0.026899289339780807}
|
ئاژانسی دەنگوباسی فەرمی سوریا دەڵێت فڕۆکەیەکی جەنگی لە میانەی ئەرکێکی ڕاهێناندا لە دیمەشقی پایتەخت بەربۆتەوە.
ئاژانسی دەنگوباسی سانا ڕایگەیاند گەڕان بە دوای فڕۆکەوانەکە بەردەوامە کە توانیویەتی بە پەڕەشوت دەستبەجێ خۆی فڕیداتە خوارێ.
ئەو ناوچەیەی کە فڕۆکەکەی لێ کەوتووە دەکەوێتە ڕۆژهەڵاتی دیمەشقەوە کە لە ژێر دەستی سەرهەڵداوانی دژ بە سەرۆکی سوریا بەشار ئەسەددایە.
ڕێکخراوەی چاودێری مافەکانی مرۆڤی سوریایی بنکە لە بەریتانیا دەڵێت بەوە دەچێت فڕۆکەکە بەهۆی گرفتی تەکنیکی کەوتبێتە خوارێ و دەشڵێت فڕۆکەوانەکە لەلایەن سەرهەڵداوەکانەوە گیراوە.
گروپی سەرهەڵداوی جەیش ئەلئیسلام دەڵێت ئەوان فڕۆکەکەیان بەرداوەتەوە. بەڵام لە لایەنێکی سەربەخۆوە پشتڕاست نەکراوە.
|
<urn:uuid:0f333e58-948d-4b1e-a361-1df94b1ee36a>
|
CC-MAIN-2017-26
|
https://www.dengiamerika.com/a/3400472.html
|
2017-06-28T19:24:42Z
|
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2017-26/segments/1498128323730.30/warc/CC-MAIN-20170628185804-20170628205804-00263.warc.gz
|
ckb
| 0.984481 |
Arab
| 13 |
{"ckb_Arab_score": 0.9844810962677002, "sdh_Arab_score": 0.01143802609294653}
|
كاربه‌ده‌ستان ده‌ڵێن له ئه‌نجامی ته‌قینه‌وه‌یه‌كدا له كۆســۆڤۆ 3 ئه‌فسه‌ری پـۆلیسی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان و 2 سه‌ربازی ناتۆ برینداربوون، ئه‌وه‌ش له‌و ده‌مه‌دا بووه كه داویانه به‌سه‌ر دادگایه‌كدا كه له لایه‌ن كۆمه‌ڵـێـك خۆپـیشـانده‌ری سڕبی دژ به جیابوونه‌وه‌ی كۆسـۆڤۆ له سڕبیا داگیركرابوو. هه‌روه‌ها به لایه‌نی كه‌م 20 خۆپـیشـانده‌ری سـڕبیش برینداربوون.
په‌یامنێری ده‌نگی ئه‌مریكا سـتیفان بۆس له بۆداپـێستی پایته‌ختی هه‌نگاریاوه ڕاپـۆرتی له‌و باره‌یه‌وه ناردووه و تیایدا ده‌ڵێت ئه‌و پـێـكدادانه‌ی شـارۆچكه‌ی میترۆڤیچا به‌دترین ڕووداو بووه له‌وه‌ته‌ی كۆسـۆڤۆ سه‌ربه‌خۆیی خۆی له مانگی ڕابردووه‌وه ڕاگه‌یاندووه.
هاوكارمان شـوان سه‌عید درێژه‌ی ڕاپـۆرته‌كه‌ی وه‌رگێڕاوه‌ته سه‌ر زمانی كودری.
پـۆلیسی خۆجێی ده‌ڵێت كارمه‌ندانی ناتۆ و نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له ئاكامی ته‌قینه‌وه‌یه‌ك برینداربوون كاتێـك ده‌سـتیان به‌سه‌ر باڵه‌خانه‌ی دادگای نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كاندا گرته‌وه له باكوری شـارۆچكه‌ی میترۆڤیچا ئه‌وه‌ی ڕۆژی هه‌ینی له لایه‌ن خۆپـیشـانده‌رانی دژ به سه‌ربه‌خۆیی كۆسـۆڤۆ داگیركرابوو.
ههڵـمهتهكان به ئابڵۆقه‌دانی ئاشـتی پارێزانی ناتۆ به زرێپـۆشه‌وه بۆ ئه‌و باڵه‌خانه‌یه ده‌ستیـپـێـكرد. گه‌واهیده‌ران ده‌ڵـێن دوای ئه‌وه هێزی پـۆلیسی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان به پاڵـپشـتی سه‌ربازانی ناتۆ چوونه ناو باڵهخانهكهوه و خۆپـیشـانده‌ره سـڕبهكانیان لێ ده‌ركرد.
به هه‌زاران خۆپـیشـانده‌ر به‌ردبارانی پـۆلیسی دژ به ئاژاوه‌یان ده‌كرد، ئه‌وانیش به گازی فرمێسـك ڕێژ و بـۆمبی ده‌نگ بڵاوه‌یان به خۆپـیشـانده‌ران ده‌كرد كارمه‌ندانی ته‌ندروستی ده‌ڵێن زیاتر له 100 كه‌س له ئاكامی گازی فرمێسـك ڕێژ چاره‌سه‌ر كراون.
ئه‌م خۆپـیشـاندانه یه‌كێـكه له خراپـترین خۆپـیشـاندان له‌وه‌ته‌ی ڕاگه‌یاندنی سه‌ربه‌خۆیی كۆسـۆڤۆ له سـڕبیا له مانگی دووی ڕابردوودا.
نوێنه‌ری پـێشـووی یه‌كێتی ئه‌وروپا بۆ هه‌رێمی به‌ڵـكان و وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێسـتای سـوید كارڵ بڵدت هۆشـداری ئاكامی خراپی ئه‌و ڕووداوه‌ی دا.
كارڵ بڵدت گوتی" من له‌سه‌ر پـردی میترۆڤیچا بووم. جیابوونه‌وه‌ی كۆسـۆڤۆ زۆر ده‌خاێنێت و پـشـوو درێژیـیهكی زۆرمان پـێویسته."
شـایانی باسه به‌لگراد كۆسـۆڤۆ به خاكی خۆی ده‌زانێت و سه‌ربه‌خۆیشی به پـێشـێلـكردنی قانونی نێونه‌ته‌وه‌یی داده‌نێت. به‌ڵام زۆربه‌ی وڵاتانی ئه‌وروپا له‌گه‌ڵ ئه‌مریكادا دانیان به سه‌ربه‌خۆیی كۆسـۆڤۆدا ناوه.
|
<urn:uuid:e7278f35-2578-4aa2-8947-3684ad0ac8c3>
|
CC-MAIN-2017-26
|
https://www.dengiamerika.com/a/a-58-2008-03-17-voa7-89221632/952911.html
|
2017-06-24T05:15:34Z
|
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2017-26/segments/1498128320226.61/warc/CC-MAIN-20170624050312-20170624070312-00456.warc.gz
|
ckb
| 0.998601 |
Arab
| 8 |
{"ckb_Arab_score": 0.9986010193824768}
|
جێـگری سه‌رۆکی عێراق تاریق ئه‌لهاشمی له میانه‌ی سه‌ردانه‌که‌یدا بۆ تورکیا له ئه‌نقه‌ره‌ی پایته‌خت کۆنگره‌یه‌کی ڕۆژنامه‌وانی بۆ سـازکرا، تیایدا گوتی وڵاته‌که‌ی ئاماده‌یه هاوکاری تورکیا بکات له دژی پارتی کرێـکارانی کوردسـتان، به‌ڵام گوتیشی ئێمه ئه‌و هێز و توانایه‌مان نیـیه شه‌ڕی په‌که‌که له چیای قه‌ندیل بکه‌ین.
په‌یامنێری ده‌نگی ئه‌مریکا له ئه‌نقه‌ره زنار کایه ڕاپـۆرتی له‌و باره‌یه‌وه ناردووه، ده‌توانن گوێبیسـتی بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 1:46 خوله‌كه.
|
<urn:uuid:ca432b66-df73-499c-8b0c-953ed4e8ec6f>
|
CC-MAIN-2017-26
|
https://www.dengiamerika.com/a/a-58-2009-06-11-voa5-89232697/954895.html
|
2017-06-24T05:15:20Z
|
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2017-26/segments/1498128320226.61/warc/CC-MAIN-20170624050312-20170624070312-00456.warc.gz
|
ckb
| 0.996899 |
Arab
| 8 |
{"ckb_Arab_score": 0.9968993067741394}
|
سه‌رۆکی به‌ڕازیل داوای کۆبوونه‌وه‌ی به په‌له‌ی حکومه‌تی کرد به مه‌به‌سـتی وتووێژکردن له باره‌ی ئه‌و خۆپـیشـاندانه ناڕه‌زایـیانه‌ی هه‌تا دێت و توندتر ده‌بن سه‌ره‌ڕای ئه‌و دانهواندنانهی حکومه‌ت کردوونی.
به لایه‌نی که‌م ملیۆنێـک خۆپـیشـانده‌ر له ده‌یان شـاری به‌ڕازیل دوێنێ پـێنجشه‌ممه گردبوونه‌وه، له‌وانه 300 هه‌زاریان له شـاری ڕیۆ دی جانێرۆ که له‌وێ پـۆلیس گازی فرمێسـک ڕێژ بۆ بڵاوه‌پـێـکردنی خۆپـیشـانده‌ران به‌کارهێنا.
هه‌روه‌ها خۆپـیشـانده‌ران هه‌ڵیانکوتاوه‌ته سه‌ر وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه له به‌ڕازیلیای پایته‌خت و بۆمبی مۆلۆتۆفیان گرتووه‌ته بیناکه به‌ر له‌وه‌ی پـۆلیس پاشهکشیان پـێبکات.
سه‌رۆکی به‌ڕازیل خانم دیلیما ڕۆسێف به‌یانی ئه‌مڕۆ هه‌ینی له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ک له وه‌زیرانی حکومه‌ت کۆده‌بێته‌وه به مه‌به‌ستی وتووێژکردن له باره‌ی چۆنێتی کاردانه‌وه له به‌رامبه‌ر ئه‌م خۆپـیشـاندانانه گه‌ورانه‌ی که بـیست سـاڵه وڵاته‌که له‌و شێوه‌یه‌ی به‌خۆوه نه‌بینیوه. خانم دیلیما ڕۆسێف به‌رنامه‌ی سه‌ردانێـکی بۆ ژاپـۆن هه‌ڵوه‌شـانده‌وه که بڕیاربوو هه‌فته‌ی داهاتوو ئه‌نجامی بدات.
جێی ئاماژه‌یه خۆپـیشـاندانه‌کانی ئه‌م هه‌فته‌یه‌ی به‌ڕازیل له ئه‌نجامی زیاکردنی نرخی هاتووچۆ به پاس و شه‌مه‌نده‌فه‌ری ژێر زه‌وی بووه، به‌ڵام خۆپـیشـانده‌ران له‌و ده‌مه‌وه سه‌نگیـیان خستووه‌ته سه‌ر ئه‌وه‌ی که ده‌ڵێن حکومه‌ت خزمه‌تگوزاریـیه گشـتیـیه‌کانی پـشـتگوێ خستووه و باجێـکی زۆر وه‌رده‌گرێت و گه‌نده‌ڵی به وڵاته‌که‌دا ته‌شه‌نه‌ی کردووه.
|
<urn:uuid:1f2461e2-9c81-42e6-8989-e3feaf387c03>
|
CC-MAIN-2017-26
|
https://www.dengiamerika.com/a/1686440.html
|
2017-06-26T14:04:25Z
|
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2017-26/segments/1498128320763.95/warc/CC-MAIN-20170626133830-20170626153830-00696.warc.gz
|
ckb
| 0.998747 |
Arab
| 12 |
{"ckb_Arab_score": 0.9987472891807556}
|
به‌رپرسانی پۆلیسی کۆریای باشور ده‌ڵێن 5 که‌سیان ده‌ستگیرکردووه به گومانی کارکردنیان بۆ که‌سانی کۆریای باکور، ئه‌وانه‌ی له رێگه‌ی ماڵپه‌ره‌کانی گه‌مه‌ی کۆمپیوته‌ره‌وه به ملیۆنه‌ها دۆلاریان له کۆریای باشور دزیوه.
ئه‌م 5 دهستگیراوانهی گۆمانلێکراو له لایه‌ن رێکخراوێکی تاوانکاری کۆریای باشوره‌وه ئاماده‌کرابوون بۆ ئه‌وه‌ی شانبه‌شانی پتر له 30 که‌سی دیکه‌ی کۆریای باکوری له چین کاربکه‌ن و ئه‌م که‌سانه شاره‌زاییان له دزه‌کردنه ناو ماڵپه‌ڕه‌کانی ئنته‌رنێت هه‌یه. ئه‌م که‌سانه چوونه‌ته نێو مه‌ڵپه‌ڕه‌کانی گه‌مه‌ی کۆمپیوته‌ر و زانیاری نهێنی به‌کارهێنه‌رانی گهمهکارانیان دزیوه و کردویانن به ناوی خۆیانه‌وه‌و پاشان ناوی گه‌مه‌کارانی دروستکراو دزراویان به گه‌مه‌کارانی ئنته‌رنێت فرۆشتوه.
ئه‌وه‌ی شایانی باسه، کاربه‌ده‌ستانی پۆلیسی کۆریای باشور ده‌ڵێن ، ئه‌و شاره‌زایانه‌ی کۆریای باکور که دزه‌یان کردبووه نێو ماڵپه‌ڕه‌کانی گه‌مه‌ی ئنته‌رنێت کۆمه‌ڵه که‌سانی تایبه‌تی ده‌رچوی زانکۆکانی رژێمی که‌نارکراوی کۆریایی باکورن و ئه‌و بڕه پاره‌یه‌ی له رێگه‌ی دزینی زانیاریه نهێنیه‌کانی که‌سانی گه‌مه‌کارانی سه‌ر ئنته‌رنێت چنیبویانهوه، ره‌وانه‌ی پیۆنگ یانگیان کردبوو.
هاوکات سیئۆل ئاماژه‌ی ئه‌وه‌ش ده‌دات که کۆریای باکور له‌م ساڵانه‌ی دوایدا هێرشیان کردبوه سه‌ر ماڵپه‌ره‌کانی کۆریای باشور ، له‌وانه دزه‌یان کردبووه نێو تۆڕێکی ئنته‌رنێتی بانقی وڵات ئه‌وه‌ی له لایه‌ن رێکخراوی هه‌ره‌وه‌زی کشتوکاڵی به‌ڕێوه‌ده‌برێت.
|
<urn:uuid:a14f4038-7949-4ff9-bc02-b355ea3055a0>
|
CC-MAIN-2017-26
|
https://www.dengiamerika.com/a/north-korea-hacker-4aug11-126762613/972824.html
|
2017-06-29T00:37:43Z
|
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2017-26/segments/1498128323808.56/warc/CC-MAIN-20170629000723-20170629020723-00216.warc.gz
|
ckb
| 0.993766 |
Arab
| 8 |
{"ckb_Arab_score": 0.9937655925750732}
|
- ئه‌گه‌ر ئه‌م نه‌خۆشیانه‌ت هه‌بو ڤیاگرا به‌كارمه‌هێنه (نه‌خۆشی دڵ‌و جه‌ڵده‌ی دڵ‌و مێشك، به‌رزی پاڵه‌په‌ستۆی خوێن، كۆلیسترۆڵ، نه‌خۆشیه‌كانی گورچیله، نه‌خۆشی خوێن‌و برینی گه‌ده).
- گه‌ر حه‌به‌كه‌ت به‌كارهێناو له‌كاتی كرداری سێكسی هه‌ستت به‌دڵ تێكهڵهاتنو رشانه‌وه‌و ئازار‌و سربونو مێروله‌كردن كرد ئه‌وه ده‌ستبه‌جێ واز له‌كرداره سێكسیه‌كه بێنه‌و سه‌ردانی پزیشك بكه.
- ئه‌گه‌ر ده‌رمانی نه‌خۆشیه‌كانی دڵ‌و سینگ ئێشه به‌كارده‌هێنیت ئه‌وه نابێت ئه‌م حه‌به به‌كاربێنیت.
- له‌رۆژێكدا زیاتر له‌جارێك ڤیاگرا به‌كارمه‌هێنه لایه‌نی كه‌م با نێوانیان 24 كاتژمێر هه‌بێت.
- ئه‌گه‌ر كرداری سێكسیه‌كه به‌هۆی حهبهكهوه زۆری خایه‌ند واتا زیاتر له‌كاتژمێرێك ئه‌وه پێویسته سه‌ردانی پزیشك بكه‌یت.
- ئه‌گه‌ر هه‌ستتكرد كێشه له‌بینینت هه‌یه كاتێك ئه‌و حه‌به به‌كارئه‌هێنیت ئه‌وه پزیشك ئاگاداربكه‌ره‌وه.
بۆنەکان
|
<urn:uuid:78b2bd88-58aa-48b9-ade5-0dd3a03b6c1c>
|
CC-MAIN-2017-26
|
http://bonekan.net/tandrusti/item/667-zyanakani-vyagra
|
2017-06-23T15:34:02Z
|
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2017-26/segments/1498128320070.48/warc/CC-MAIN-20170623151757-20170623171757-00231.warc.gz
|
ckb
| 0.9994 |
Arab
| 1 |
{"ckb_Arab_score": 0.9993999004364014}
|
سازمانی خەباتی کوردستانی ئێران
||ئەم وتارە لەوانەیە پێویستی بە خاوێن‌کردن ھەبێت تا بگات بە شێوازی ستانداردی نووسین.|
|لەسەر بێلایەنبوونی ئەم وتارە کێشە ھەیە.
وا دیارە ئەم وتارە بە شێوەیەکی لایەنگرانە نووسراوە و ھەموو ڕوانگەکانی تێدا نییە. تکایە ئەم وتارە دەستکاری بکە تا ھەموو بیر و بۆچوونەکان لە خۆ بگرێتەوە.
تکایە قسەوباسەکە لە پەڕەی وتووێژدا ببینن. ئەگەر کێشەکە چارەسەر کراوە ئەم پەیامە لە سەرەتای ئەم وتارە لا بە.
|سازمانی خەباتی کوردستانی ئێران|
|دامەزران||١٣٥٩هیجرى - ١٩٨٠زایینى|
|پێگەی سەرەکی||باشووری کوردستان (هه‌ولێر)|
|ھەواڵنامە||تێكۆشان|
|لقی لاوان||ناوه‌ندى لاوانى خه‌باتى کوردستان|
|لقی ژنان||{{{لقی ژنان}}}|
|ئامانج||دامەزراندنی حکوومەتێکی ھەڵبژێردراو و دیموکراتیک و پارلمانی لە کوردستاندا|
|ناوچەی چالاکییەکان||ڕۆژھەڵاتی کوردستان|
|ئایدۆلۆجیا||نه‌ته‌وه‌یى و نیشتمانى|
|دروشم||تاسته‌مم له‌سه‌ره رِێى خه‌باتم له‌سه‌ره (په‌ژار)|
|ماڵپەڕ||http://www.khabatmedia.com/|
سازمانى خه‌باتى كوردستانى ئێران یه‌كێكه له هیزه ناسراوه‌كانى كوردستانى ئێران كه له‌ساڵى (١٣٥٩)ى هیجرى كه‌به‌رامبه‌ر (١٩٨٠)زایینى له‌سه‌ر ده‌ستى مامۆستاى تێكۆشهرو زانا مامۆستا (سه‌ید جلالالدین حسێنى) دامه‌زرا، ئه‌م هێزه ماوه‌یه‌كى زۆر دژ به‌کۆماری ئیسلامی ئێران له‌سه‌ر ده‌ستى مامۆستاى ناوبراو جه‌نگاوه‌و تائیستاش هه‌ر به‌رده‌وامه ،جێى ئاماژه‌یه كه ئه‌م هێزه له‌سه‌ره‌تاوه وه‌ك هیزێكى ئیسلامى هاته ئاراوه به ناوى(سازمانى خه‌باتى نه‌ته‌وایه‌تى و ئیسلامى كوردستانى ئێران) به‌ڵام له دوایداو له‌به‌ر هه‌لومه‌رجى ئه‌و كاته گۆرِا به (سازمانى خه‌باتى كوردستانى ئێران) ، وه له‌دواى زیاتر له (٣٠) ساڵ تێكۆشان و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى ئه‌م رِژێمه، كۆمه‌ڵێك ده‌سكه‌وت و سه‌روه‌رى گه‌وره‌ى به‌ده‌ست هێناوه ، وه ئێستاش دواى كۆنگره‌ى چواره‌م (بابه‌شێخى حوسێنى ) بهسكرتێر هه‌ڵبژێردرا و ئه‌وه‌ش به هۆى ماندوو بوون و تێكوشانێكى دورو درێژ و په‌یداكردنى تهجرهبهیهكى زۆرهوهویه بۆ خزمه‌ت كردنى خاك و وڵاته‌كه‌ى.. تاکو ئێستا ٤ کۆنگرەی ئەنجام داوە. تێدەکۆشێ بۆ دامەزراندنی حکوومەتێکی ھەڵبژێردراو و دیموکراتیک و پارلمانی لە کوردستاندا، کە مافی ھەموو نەتەوەو ئایین و مەزھەب و رەگەزەکان بپارێزێ. سازمانی خەباتی کوردستانی ئێران دەستەبەرکرانی مافی دیاری کردنی چارەنووسی پێ پەسەندە، بەڵام لە ئێستادا دەستەبەرکرانی خودموختاری لەچوارچێوەی ئێرانێکی دیموکراتیک و پارڵمانی بە رەوا دەزانێ. سازمانی خەباتی کوردستان، باوەڕی وایە کە ئایینی پیرۆزی ئیسلام وەک یەکێک لە سەرچاوەکانی قانوون دانان کەڵکی لێ وەرگیرێ، و دەبێ مافی ئەدیان و بیروبۆچوونەکانی دیکە لە کوردستان لە بەرچاو بگیرێ. درووشمی رووخانی رژیم یەکێک لە درووشمە سەرەکی و نەگۆڕەکانی سازمانی خەباتە.
مێژوو[دەستکاری]
لەدوای ھێرشی پاسدار و ئەرتەشی بەکرێگیراو بۆسەر کوردستان و کوشت و بڕی خەڵکی کوردستان بە تاوانی دژی ئینقلاب و دژی ئیسلام، بڕیاری جەماوەری کوردستان بۆ دیفاع لە نیشتمان و تێکۆشان بۆ ھاتنە دیی ئامانجە رەواکان و ئازادی، ژمارەیێک لە مامۆستایانی ئایینی و کەسایەتیە تێکۆشەرەکانی کوردستان کە پێشتر لەژێر ناوی دەفتەری مامۆستا شێخ عزالدین دا چالاکیی سیاسی نیزامیان ئەنجام ئەدا، بیریان لە پێک ھێنانی سازمانێکی سیاسیی نەتەوەیی و ئیسلامی کردەوە کە بە بۆچوونێکی جیاواز لە رێبازی ھێز‌و لایەنەکانی دیکەی گۆڕەپانی خەبات بێتە مەیدان و پەرچەمدار و پێشڕەوی ئەو جەماوەرە بێ کە خاوەنی بیرێکی نەتەوەیی و ئیسلامین، ھەربۆیە لە ٥ی خەرمانانی ساڵی ١٣٥٩ی کۆچی خۆری بەرانبەر بە ٢٧ ئەگۆستی ١٩٨٠ی زایینی پێکھاتنی سازمانی خەباتی نەتەوایەتی و ئیسلامیی کوردستانی ئێران یان راگەیاند. دوای ڕاگەیاندن و دامەزراندنی سازمانی خەبات، لەچەندین شار‌و ناوچە لە باکوور تا باشووری کوردستانی ئێران بنکە و رێکخراوەکانی سازمان داندران و کادر و پێشمەرگەکانی سەرەڕای کەند و کۆسبی زۆر ھەڵسووڕانی سیاسی نیزامیان لە بەرانبەر ھێزە بەکرێگیراوەکانی رژیمی ئاخوندی‌دا دەست پێ کرد. سازمانی خەبات ماوەی٣٠ ساڵە لە دژی کۆماری ئیسلامی ئێران خەبات دەکا و وەک ھێزێکی گرنگ و بەرچاوی ئۆپۆزیسێۆن دەناسرێ و ئێستا بنکەو بارەگاکانی لە باشووری کوردستانە.
په‌یره‌و و پرۆگرامى سازمانى خه‌بات ى كوردستانى ئێران[دەستکاری]
په‌یره‌و و پرۆگرامی سازمانی خه‌بات ی كوردستانی ئێران (په‌سه‌ندكراوی كۆنگره‌ی پێنجه‌م)
سه‌ره‌تا الف ـ دوای شهرِی چاڵدران له‌نێوان عوسمانیه‌كان و شاسمایلی سه‌فه‌وی كه له‌٢٣ی ئووتی ١٥١٤دا رووی دا، زۆرینه‌ی كورده سوننیه‌كان پشتیوانیان له ده‌وڵه‌تی عوسمانی كرد و له‌شكری شا سمایل شكستی هێنا، به‌لام دوای شكستی هێزی شاسمایل دژمنایه‌تی ئه‌و دوو ده‌وڵه‌ته درێژه‌ی كیشا، تا له‌ساڵی ١٦٣٩ ز، په‌یمانی (زه‌هاو) دابه‌شكردنی كوردستان له‌نێوان ئه‌و دوو بێگانه‌دا مۆر كرا. به‌شی زۆری كوردستان كه‌وته به‌ر ده‌سه‌لاتی عوسمانی و به‌شی كه‌متری كه كوردستانی ئێستای ئێرانه، كه‌وته ژێر ده‌سه‌لاتی سه‌فه‌وییه‌كان و كوردی یه‌ك زمان و یه‌ك ره‌گه‌ز و یه‌ك فه‌رهه‌نگ و ...
یه‌ك كه‌له‌پوور، به‌بێ ئه‌وه‌ی خۆی رازی بێ، دابه‌ش كرا له‌نێوان دوو ئیمپراتوری جیاوازدا. له شهرِی جیهانی یه‌كه‌م دا، بۆ دووهه‌مجار ئه‌و به‌شه له‌خاكی كوردستان كه به ئیمپراتوری عوسمانی بوو، به پێی په‌یمانی سایكس بیكۆ له ١٩١٦دا كرا به سێ به‌ش، به‌شێك به‌ر سوریه كه‌وت، به‌شێك به‌ر توركیه و به‌شێكیش به عێراقه‌وه لكێندرا.
له دابه‌ش كرانی یه‌كه‌مه‌وه كورد به ته‌واوی هه‌ستی به بێ به‌شی كرد، هه‌ستی ئازادیخوازیی رۆژ له‌دوای رۆژ زیاتر ده‌بوو به‌تایبه‌ت كه له‌لایه‌ن هه‌ر دوو داگیركه‌ره‌وه به‌بێ ره‌حمانه دهچهوساوه و سه‌ركوت ده‌كرا. ئه‌و ده‌وڵه‌تانه ده‌ستیان دایه راگواستنی به‌شێك له هۆزه كورده‌كان به‌ره‌و ناوچه دووره‌كان، عوسمانیه‌كان به‌ره‌و ئه‌رزه‌رۆم و ئه‌ناتۆڵی و سه‌فه‌وییه‌كان به‌ره و خوراسان كه زۆربه‌یان دوای چه‌ند سه‌ده، زمان و فه‌رهه‌نگ و ره‌گه‌زی خۆیان لێ وون نه‌بووه‌و هه‌ر نه‌فرین ده‌نێرن بۆ ئه‌وانه‌ی رایان گواستن.
گه‌لی كوردستان له‌دوای دابهشكرانی به‌سه‌ر چه‌ند وه‌لاتدا، وه‌ك غهوارهو گه‌لی بێ به‌ش و جێی گومان چاویان لێكراو ئه‌و روانینه ناحهزو ناپه‌سه‌نده‌ی داگیركه‌ران، له‌ماوه‌ی سه‌د ساڵی رابردوو، وای كرد كه كورد ده‌ست بداته خه‌بات، له به‌رانبه‌ر سته‌مء داگیركاریدا، به‌تایبه‌ت ئه‌و خه‌بات و فیداكارییه لهماوهی١٠٠ ساڵی رابردوودا، ده‌یان هه‌زار قوربانیی لێكوتۆتهوهو ده‌ربه‌ده‌ری و ماڵ وێرانی و بێ سه‌ر و شوێن بوونی كوردی به‌دواوه بووه. سته‌م و درِندهیی ده‌سه‌لاتداره خۆبه زل زان و ملهورِهكان له‌دژی كورد و تێكرِای دانیشتوانی ئه‌و وه‌ڵاتانه‌ی كوردیان به‌سه‌ردا دابه‌ش كراوه، بهرِادهیێكه كه دڵی هه‌ر مرۆڤێكی خاوه‌ن هه‌ست ده‌ته‌زێنێ. وه‌ك سه‌ركوتی شۆرشه‌كانی شێخ سه‌عیدی پیران و شێخ ره‌زای ده‌رسیم و به‌ند و ته‌بعید كرانی شێخ عه‌بدولا نه‌هری و راگواستن و كوژرانی هه‌زاران كه‌س له نه‌ته‌وه‌ی كورد له توركیه. هه‌روه‌ها وێرانكردنی ٤٠٠٠ دێی كوردستانی عێراق و كاره‌ساتی دڵته‌زێنی ئه‌نفال كه له‌لایه‌ن رژیمی عێراق بهرِێوهچوو، و تیایدا نزیكه‌ی ١٨٢ هه‌زار كورد بێ سه‌ر و شوێن كرا و شاری هه‌ڵه‌بجه‌و چه‌ند گوند له‌لایه‌ن رژیمی پێشووی عێراقه‌وه كیمیاباران كرا و پێنج هه‌زار كه‌س تیایدا له‌ناو چوون. لهئێرانیشدا وێران كردن و كاولكردنی شار‌و دێ كان و قه‌تل و عامی هاونیشتمانانی كورد له نه‌غه‌ده‌و قارنه و قه‌لاتان و سۆفیان و ووسوكهند و ساروقامیش و ئێعدامی به‌كۆمه‌ڵ و بێ به‌زه‌ییانه‌ی پیرو لاوی كورد به فه‌رمانی جیهادی خومه‌ینی و قازیه به‌ناو شه‌رعیه‌كانی و ئێعدامی سه‌دان مرۆڤی شورِشگێری كورد له‌ماوه‌ی نزیك به مانگێك له‌ساڵی ١٣٦٧ی كۆچی خۆری، ته‌نیا به تاوانی بوونی پێوه‌ندی به هێزه شۆرِشگێرِهكان، داواكردنی مافه نه‌ته‌وه‌ییه‌كان، هه‌روه‌ها ترۆری ده‌یان تێكۆشه‌ری سیاسی و فه‌رهه‌نگی و نووسه‌ر و رووناكبیر، له‌ناوخۆ و ده‌ره‌وه. له وه‌لاتی سوریه رێژیمه یه‌ك له دوای یه‌كه‌كان، نه‌ته‌وه‌ی كوردیان به خراپترین شێوه سه‌ركوت كردوه و حاشا له بوونی كراوه به تایبه‌ت له دوای هاتنه سه‌ركاری حافیز ئه‌سه‌د هیچ جۆره مافێك به كورد به ره‌وا نه‌بیندراوه و تا ئێستاش به‌شێكی زۆری ئه‌و نه‌ته‌وه‌یه له مافی ناسنامه بێ به‌شه و به‌شێكی به‌رچاو له نیشتمانه‌كه‌ی وه‌ك عه‌فرین و كوبانی و زههریه و ئه‌حمه‌دیه له‌لایه‌ن داگیركه‌رانه‌وه راگواستنی زۆره ملی كوردیات تێدا كراوه. ئه‌وانه و ده‌یان نموونه و به‌ڵگه‌ی حاشاهه‌ڵنه‌گری دیكه له‌سه‌ر سته‌مگه‌ری و ملهورِیی داگیركه‌ران و ده‌سه‌لاته نامهشروعهكان هه‌ن كه ئه‌و ستهمگهرییانه به‌ڵگه‌ن بۆ سه‌لماندنی ئه‌و راستیه‌ی كه خه‌باتی جه‌ماوه‌ری كورد بۆ وه‌ده‌ست هێنانی مافه بنچینه‌ییه‌كانی، خه‌باتێكی رهواو مه‌شروعه. به‌پێی ده‌ستووری ئیسلامی پیرۆز و باقی ئایینه ئاسمانیه‌كان و سه‌رجه‌م یاسا مرۆییه‌كان، راوه‌ستان له به‌رانبه‌ر زاڵم و تهعهداكار ئه‌ركێكی پێویسته و نه‌ته‌وه و مرۆڤه‌كان هاندراون بۆ رزگار بوونیان له ده‌ست سته‌م، خه‌بات بكه‌ن و رێگه نه‌ده‌ن زوڵمیان لێ بكرێ. ب ـ گه‌لی كورد كه گه‌لێكی خاوه‌ن مێژووی چه‌ند هه‌زار ساڵه‌یه و له نیشتمانی خۆیدا ژیاوه، مافی ره‌وای خۆیه‌تی بۆ ده‌سته‌به‌ر كرانی ماف و ئازادیه‌كانی تێبكۆشێ و له‌و پێناوه‌شدا هه‌موو توانا‌و رێگه درووست و ره‌واكان بۆ خه‌بات كردن تا هاتنه دیی ئامانجه‌كانی، به‌كار بێنێ. گه‌لی كورد ده‌بێ به هه‌وڵی سیاسی و بڵاوكردنه‌وه‌ی زانیاری و ته‌بلیغات، سه‌رنجی رای گشتیی جیهانی و ده‌وڵه‌ت و ده‌سه‌ڵاته خاوه‌ن هێزه‌كان و ناوه‌نده‌كانی پارێزه‌ری مافی مرۆڤـ و رێكخراوی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان راكێشێ بۆ پشتیوانی له خه‌باتی ره‌وای خۆی. ج ـ گه‌لی كورد حه‌قی خۆیه‌تی وه‌ك نه‌ته‌وه‌یێكی مێژوویی و خاوه‌ن توانا، ده‌وری له بهرِێوهبردن و ئیداره‌كردنی له ئێران‌دا هه‌بێ و ده‌سه‌ڵاتی به‌سه‌ر نیشتمانی خۆیدا به‌خۆی بێ و ده‌بێ ده‌سه‌ڵاتداری ناوه‌ندی ، له‌جیات سه‌ركوتی كورد و داگیركردنی كوردستان و مۆڵدانی هێزی سه‌ربازی، هاوكاریی كورد بكا بۆ ئه‌وه‌ی نیشتمانیان گه‌شه پێ بده‌ن له هه‌موو بارێكه‌وه. د ـ گه‌لی كورد له كوردستانی ئێران، له‌دوای ئه‌وه‌ی هه‌ستی به ژێرده‌ستی كرد، خه‌بات و تێكۆشانی بێ ووچانی به‌رامبه‌ر به داگیركه‌ران درێژه پێ داوه. له شۆرِشی گه‌لانی ئێران دژبه رژیمی پاشایه‌تی له‌ساڵی ١٣٥٧ی كۆچی خۆریدا، تێكرِای خاوه‌ن باوهرِان به ئازادی له‌و شۆرِشهدا به‌شدار بوون و گه‌لی كوردیش ده‌ورێكی كاریگه‌ر و سه‌ره‌كیی هه‌بوو له سه‌ركه‌وتنی ئه‌و شۆرِشهدا و له راماڵینی پێگه‌ی ده‌سه‌ڵاتی په‌هله‌وی له‌كوردستاندا. ئه‌و خه‌بات و راپهرِینه یه‌كگرتووه‌ی خه‌ڵكی ئێران به كورد و فارس و تورك و عه‌ره‌ب و بلوچ و باقی قه‌وم و دین و مه‌زهه‌ب و بیروبۆچوونه‌كان به‌و ئامانجه بوو كه ئیتر به یه‌كجاری كۆتایی به سته‌م و بێ عه‌داڵه‌تی دێ و هه‌موو نه‌ته‌وه‌كان له ئێران‌دا به مافه ره‌واكانیان ده‌گه‌ن. ه ـ به‌رهه‌می راپهرِینی ١٣٥٧ی گه‌لانی ئێران له‌لایه‌ن خومه‌ینی و پهیرهوانیهوه و به هێنانه مه‌یدانی ده‌سه‌ڵاتێكی تاكرِهوانه و غه‌یره دیموكراتیك و ناره‌وا، له‌ژێرناوی پیرۆزی ئیسلامدا به‌فیرۆ درا، خه‌ڵكی ئێران به تێكرِا و خه‌ڵكی كوردستان به‌تایبه‌ت بۆئه‌وه‌ی به‌ری ره‌نج و خوێنی شه‌هیدان له فه‌وتان و له ناوچوون رزگار بكه‌ن كه‌وتنه خۆ، هه‌ر به‌و مه‌به‌سته‌ش له سه‌رانسه‌ری ئێران و كوردستان له ساڵی ١٣٥٨ی كۆچی خۆری به‌دواوه، جه‌ماوه‌ر به رێپێوان و نارِهزایهتی، بێزارییان له ده‌سه‌ڵاتی نوێ ئاشكرا كرد. به‌ڵام به‌داخه‌وه ده‌سه‌ڵاتدارانی نوێ، له‌جیات وه‌ڵامی به‌ڵێ بۆ داوای جه‌ماوه‌ری راپهرِیو و بێزار له‌سته‌م، به به‌كارهێنانی هێزی سه‌ركوت، بێ به‌زه‌ییانه كه‌وتنه گیان خه‌ڵك و میتینگ و نارِهزایهتی و كۆبوونه‌وه‌ی جه‌ماوه‌رییان دایه به‌ر په‌لامار و هه‌زاران كه‌سیان راپێچی زیندان و چاڵهرِهشهكان كرد و ده‌یان رۆڵه‌ی تێكۆشهریان له‌ژێر شكهنجهدا شه‌هید كرد و سه‌رله‌نوێ زیندانه چۆڵ كراوه‌كانیان به رۆڵه تێكۆشه‌ر و ئازادیخوازه‌كان، ئاوه‌دان كرده‌وه. گه‌لی چه‌وساوه‌ی كورد له كوردستانی ئێران ئومێدواربوو به رووخانی رژیمی په‌هله‌وی، كۆتایی به ره‌نج و مه‌ینه‌تی ده‌یان ساڵه‌ی بێ، به‌ڵام زۆری پێ نه‌چوو، رووبهرِووی سته‌مێكی تاقه‌ت پرِوكێنتر و درِندانهتر بوه‌وه. سهرهرِای سته‌مه بێ بهزهییانهكان، گه‌لی كورد به‌رده‌وام داوای ئاشتی و لێك تێگه‌یشتنی كردوه. هه‌ر به‌و مه‌به‌سته‌ش چه‌ندین ده‌سته‌ی نوێنه‌رایه‌تی بۆ ووت ووێژ له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاتدارانی رژیم دیاری كرد. هه‌یئه‌ته‌كانی نوێنه‌رایه‌تی كورد زۆربه جیددی هه‌وڵیان دا كه ده‌سه‌ڵاتدارانی ئێران رازی بكه‌ن مافه ره‌واكانی كورد بسه‌لمێنن. به‌ڵام ئاخونده‌كان له وه‌ڵامی داوا ره‌واكانی خه‌ڵكی كوردستان دا ده‌ستیان دایه ههرِهشه و چاو سوور كردنه‌وه و هه‌ڵوێستی غه‌یره دیموكراتی و هێرشی نیزامی بوونه هۆی سه‌رهه‌ڵدانی جه‌نگێكی خوێناوی و ناچار كردنی گه‌لی كوردستان به دیفاع له خۆی و نیشتمانی. به فه‌رمانی جیهاد جه‌نگی نارِهوای خومه‌ینی له دژی خه‌ڵكی كورد ده‌ستی پێ كرد و پاسدار و باقی هێزه سه‌ركوتگه‌ره‌كان و خه‌ڵخاڵی ی جه‌للاد و به‌ناو قازی شه‌رع ره‌وانه‌ی كوردستان كرا، كه چۆنی پێی خۆش بێ و چه‌نده حه‌زی لێ بێ درِندانه لاو و پیری كوردستان بنێرێته مه‌یدانه‌كانی گولله‌باران و مه‌رگ. خه‌ڵخاڵی له‌ماوی چه‌ند رۆژدا، ده‌یان لاو و پیری كوردی شه‌هید و به‌و جینایه‌ته‌ی لاپهرِهیێكی ره‌ش و قێزه‌ونی بۆ ده‌سه‌ڵاتداریی ئاخونده‌كان تۆمار كرد، كه تا ژیان ده‌مێنێ، له‌بیر كورد و ئازادیخوازان ناچێته‌وه. هێرشی پاسداره به‌كرێگیراوه‌كان بۆ سه‌ر كوردستان و سوتاندن و وێران كردنی چه‌ندین شار‌و دێی كوردستان و ههرِهشه و كوشتن و زیندانی كردنی لاوه‌كان و كه‌سایه‌تیه ئازادیخوازه‌كان، جه‌ماوه‌ری كوردستانی ناچار كرد بۆ دیفاع له‌خۆیان و پارێزگاری له نیشتمانیان، ده‌ست بده‌نه خه‌بات و به‌ربه‌ره‌كانێ له‌به‌رانبه‌ر رژیمی ده‌سه‌ڵاتداری دژ به ماف و ئازادی و دواكه‌وتووی ویلایه‌تی فه‌قیه. دیفاع كردنی جه‌ماوه‌ری كوردستان و هێزه تێكۆشه‌ر و ئازادیخوازه‌كان درێژه‌ی هه‌یه و خه‌باتی جه‌ماوه‌ری كوردستان له‌م ساڵانه‌ی دواییدا گه‌لێك به‌رچاوتر و په‌ره‌گرتووتر بووه له ساڵانی رابردوو. و ـ له‌دوای هێرشی پاسدار و ئه‌رته‌شی به‌كرێگیراو بۆسه‌ر كوردستان و كوشت و برِی خه‌ڵكی كورد به تاوانی دژی ئینقلاب و دژی ئیسلام، به برِیاری جه‌ماوه‌ری كوردستان بۆ دیفاع له نیشتمان و تێكۆشان بۆ هاتنه دیی ئامانجه ره‌واكان و ئازادی، ژماره‌یێك له مامۆستایانی ئایینی و كه‌سایه‌تیه تێكۆشه‌ره‌كانی كوردستان به رێبه‌رایه‌تی مامۆستا سه‌یید جه‌لال ا‌لدین حوسێنی، كه پێشتر له‌ژێر ناوی ده‌فته‌ری مامۆستا شێخ عزالدین دا چالاكیی سیاسی نیزامیان ئه‌نجام ئه‌دا، بیریان له پێك هێنانی سازمانێكی سیاسیی نه‌ته‌وه‌یی و ئیسلامی كرده‌وه كه به بۆچوونێكی جیاواز له رێبازی هێزو لایه‌نه‌كانی دیكه‌ی گۆرِهپانی خه‌بات بێته مه‌یدان و پهرچهمدار و پێشرِهوی ئه‌و جه‌ماوه‌ره بێ كه خاوه‌نی بیرێكی نه‌ته‌وه‌یی و ئیسلامین، هه‌ربۆیه له ٥ی خه‌رمانانی ساڵی ١٣٥٩ی كۆچی خۆری به‌رانبه‌ر به ٢٧ ئه‌گۆستی ١٩٨٠ی زایینی، پێكهاتنی سازمانی خه‌باتی نه‌ته‌وایه‌تی و ئیسلامیی كوردستانی ئێران (خه‌بات)یان راگه‌یاند. ز ـ به راگه‌یاندنی سازمانی خه‌بات، خاوه‌ن بیرانی ئه‌و رێبازهو به‌شێكی به‌رچاو له جه‌ماوه‌ری كوردستان دڵخۆش و هیواداربوون. خه‌ڵك به‌زوویی پێشوازی گه‌رمی له سازمانی خه‌بات كرد، له چه‌ندین شار و ناوچه له باكوور تا باشووری كوردستانی ئێران بنكه و رێكخراوه‌كانی سازمان داندران و كادر و پێشمه‌رگه‌كانی سهرهرِای كه‌ند و كۆسپی زۆر ههڵسوورِانی سیاسی نیزامیان له به‌رانبه‌ر هێزه به‌كرێگیراوه‌كانی رژیمی ئاخوندی‌دا ده‌ست پێ كرد. به‌ڵام به‌داخه‌وه به هۆی كۆسپ و ته‌گه‌ره‌ی جیاجیا كه له‌لایه‌ن هێزو لایه‌نه‌كانی دیكه، خرانه سه‌ر رێگه‌ی كار و چالاكی كادر و پێشمه‌رگه‌كان، سازمانی خه‌بات نه‌یتوانی وه‌ك پێویست ئه‌رك و كاره ته‌بلیغی و ته‌شكیلاتیه‌كانی ئه‌نجام بدا. هه‌ر بۆیه ناچار بوو بۆ په‌ره پێ دانی سیاسه‌ت و هه‌ڵوێستی سه‌ربه‌خۆ و بێ لایه‌نانه‌ی خۆی له هێندێك ناوچه‌ی كوردستان به نهێنی ههڵسوورِێ. ح ـ سهرهرِای بوونی ئه‌و گشته كۆسپ و ته‌گه‌رانه به‌خۆشیه‌وه سازمانی خه‌بات توانی به‌ره‌و پێش بچێ و سه‌ربه‌خۆیی سیاسی و ته‌شكیلاتیی خۆی بپارێزی و له‌ماوه‌ی زیاتر له ٣٣ ساڵ مه‌وجوودیه‌تی له مه‌یدانی خه‌باتدا، ئه‌ركه نیشتمانی و نه‌ته‌وه‌ییه‌كانی بهرِاستی و پاكی به‌جێ بێنێ. سازمانی خه‌بات واقعییه‌ت و ماهییه‌تی رژیمی ناسیوه و هه‌ربۆیه درووشمی رووخانی رژیم یه‌كێك له درووشمه سه‌ره‌كی و نهگۆرِهكانیهتی.
ی . سازمانی خه‌باتی كوردستانی ئێران له ره‌وتی به‌ره‌وپێش چوون و هه‌ڵدانی خوێیدا و لهئاكامیئ هه‌ڵسه‌نگاندن و وردبونه‌وه له هه‌ل و مه‌رجی سه‌رده‌م و په‌ره‌سه‌ندنی هه‌ستی نه‌ته‌وه‌یی و نیشتمانی له ناو جه‌ماوه‌ری كوردستان دا، هه‌ستی به پێویستی ئاڵ و گۆرِێكی بنهرِهتی هه‌بوو له به‌رنامه‌ی كاری سیاسی و ستراتیژی خۆیدا.ئالوگۆرِێ بنه‌ره‌تی له هه‌ڵوێستی سیاسی بۆ زیاتر به‌ره‌و پێش بردنی ئامانجه نه‌ته‌وه‌یی و نیشتمانی كورد‌و گه‌شه‌ی زیاتر له ناوه‌وه و له ده‌ره‌وه‌ی بزاڤی رزگاریخوازی كورد و كوردستاندا گۆرانێكی به كه‌ڵكی له خۆیدا پێك هێناو له هه‌نگاوێكی گرینگدا و به بهراوردو لێكدانه‌وه‌ی راستی رێبه‌ری سازمان و به راوێژكردن له‌گه‌ڵ دلسۆزانی سازمانی خه‌بات به‌وه‌ی كه گۆرانێكی گرینگ و به كه‌ڵك له ئامانج و خه‌تی سیاسی پێك بێنێ، وای كرد كه له كۆنگره‌ی سێهه‌مدا، به برِیارێكی ژیرانه، ستراتیژێكى نه‌ته‌وه‌یی پهیرِهو بكات و بایه‌خ و پێویستی خه‌باتی نه‌ته‌وه‌یی و نیشتمانی بۆ رزگاری نه‌ته‌وه و نیشتمان، وه‌ك ئه‌ركێكی سه‌ره‌كی ده‌ست نیشان كرد و له‌كۆنگره‌ی چواره‌می دا له سه‌ر ئه‌م ستراتیژی و سیاسه‌ته پێداگری كرده‌وه و له كۆنگره‌ی پێنجه‌میش دا ئه‌و رێرِهوه وه‌ك خه‌تێكی گشتی و كاریگه‌ر و گرینگ ده‌ست نیشان كرایه‌وه.
گ ـ سازمانی خه‌بات ی كوردستانی ئێران له‌م كۆنگره‌ی پێنجهمهدا، مه‌سه‌له چاره‌نووس سازه‌كان و هه‌ل و مه‌رجی خه‌باتی ئازادیخوازی گه‌لی كورد و باقی گه‌لانی ئێران، به پێی وه‌زعی سیاسی ئێران و وه‌زعی سیاسی جیهان و بوونی وه‌ڵاتانی رۆژئاوا له نزیك سنووره‌كانی ئێران و گه‌ڵاڵه ئه‌تۆمیه مه‌ترسیداره‌كانی رژیمی ئاخوندی كه له‌وانه‌یه ببێته هۆی گه‌مارۆی زیاتری ئابووری یان روودانی جه‌نگێكی نوێ له دژی ئه‌و رژیمه‌ی هێناوه‌ته بهرلێكۆڵینهوه. كۆنگره‌ی پێنجه‌می سازمانی خه‌بات ی كوردستانی ئێران، به هه‌ست كردن به ئاڵ و گۆرِه سیاسیه‌كان و لێكدانه‌وه‌ی دروست و به چاوخشاندن به كار و چالاكیه‌كانی سازمان له ساڵانی رابردوودا، برِیاری به جێ و شیاو له سه‌ر ئاڵ و گۆرِی بنهرِهتی له به‌رنامه و په‌یره‌وی ناوخۆیی سازمان په‌سه‌ند ده‌كا.
ئامانجه گشتیه‌كان: الف ـ سازمانی خه‌بات ی كوردستانی ئێران تێ ده‌كۆشێ بۆ دامه‌زراندنی حكوومه‌تێكی هه‌ڵبژێردراو و دیموكراتیك و پارلمانی له كوردستاندا، كه مافی هه‌موو نه‌ته‌وه‌و ئایین و مه‌زهه‌ب و ره‌گه‌زه‌كان بپارێزێ. ب ـ سازمانی خه‌بات ی كوردستانی ئێران دهستهبهركرانی مافی دیاری كردنی چاره‌نووسی پێ په‌سه‌نده، بۆ ئێستا دهستهبهركرانی خودموختاری له‌چوارچێوه‌ی ئێرانێكی دیموكراتیك و پارڵمانی به ره‌وا ده‌زانێ و هه‌وڵی بۆ ده‌دا. ج ـ سازمانی خه‌بات ی كوردستان، باوهرِی وایه كه دینی ئیسلام وه‌ك یه‌كێك له سه‌رچاوه‌كانی قانوون دانان كه‌ڵكی لێ وه‌رگیرێ، و ده‌بێ مافی ئه‌دیان و بیروبۆچوونه‌كانی دیكه له كوردستان له به‌رچاو بگیرێ، به‌و شێوه‌یه‌ی پێچه‌وانه‌ی بنه‌ماكانی دیموكراسی نه‌بێ. د ـ سازمانی خه‌بات ی كوردستانی ئێران هاوكاری و ته‌بایی له‌نێوان هێزه كوردستانیه‌كان وه‌ك ئه‌ركێكی سه‌ره‌كیی خه‌بات كردن ده‌زانێ، هه‌روه‌ها ئاماده‌یه بۆ پێك هێنانی هه‌رشێوه به‌ره‌و هاوكاری و تهبایێك كه ده‌بێته هۆی رووخانی رژیمی ئاخوندی و دهستهبهركرانی مافی دانیشتوانی كوردستان. ه ـ سازمانی خه‌باتی كوردستانی ئێران هاوكاری و نزیك بوونه‌وه له هێزه سه‌رانسه‌ریه شۆرِشگێرِه ئێرانیه‌كانی پێ كارێكی په‌سه‌ند و به‌كه‌ڵكه، بۆ ئه‌وه‌ی له‌دوای رووخانی رژیمی ده‌سه‌ڵاتداری ئاخوندی به هاوكاریی هه‌مه‌لایه‌نه لهئێرانێكی ئازاد، دامه‌زراویی و پێشكه‌وتن و زانست و سه‌نعه‌ت له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی حكوومه‌تێكی دیموكراتیك‌دا جێ گیربێ و ئه‌و نزیكی و تهباییهش ببێته زامنێك بۆ كۆتایی هاتنی شهرِ و نابه‌رانبه‌ری و بۆ دابین كردنی یه‌كسانی و گه‌یشتنی نه‌ته‌وه و ئایین و مه‌زهه‌ب و چینه‌كان به‌مافی رهواو شیاو. و ـ سازمانی خه‌بات ی كوردستانی ئێران پشتیوانی له هه‌وڵ و تێكۆشان و خه‌باتی ئازادیخوازانه‌ی گه‌لانی دیكه‌ی ئێران ده‌كا بۆ گه‌یشتن به‌مافه‌كانیان له چوارچێوه‌ی ئێرانێكی ئازاد و دیموكراتیك دا به بێ ده‌ستێوه‌ردانی ده‌ره‌كی. ز ـ سازمانی خه‌بات ی كوردستانی ئێران پشتیوانی جیهانی و ناوه‌نده‌كانی مافی مرۆڤـ و رێكخراوه به‌شه‌ردۆسته‌كان له ماف و ئازادیه‌كان بۆ خه‌ڵكی كوردستان به‌كارێكی شیاو و پێویست ده‌زانێ و له‌و پێوه‌ندیه‌شدا ئاماده‌یه هاوكاری پێویست له‌گه‌ڵ تێكرِای رێكخراو‌و ناوه‌نده جیهانیه‌كان بكا. ح ـ سازمانی خه‌بات ی كوردستانی ئێران ره‌گه‌زپه‌رستی و جیاوازیی ره‌گه‌زایه‌تی و ئایینی و مه‌زهه‌بی، مه‌حكووم ده‌كا و به دوور له ده‌ستووراتی ئیسلام و قانوون و بیرورِا پهسندهكانی جیهانی ده‌زانێ. گ ـ سازمانی خه‌بات ی كوردستانی ئێران پێی وایه مندالان نه‌وه‌ی داهاتووی گه‌ل و ونیشتمانن، هه‌ر بۆیه بۆ پرشنگدار كردنی داهاتووی كۆمه‌ڵگا پێویسته گرینگی به منداڵ له باری په‌روه‌رده و بارهێنانه‌وه بدرێ و هه‌موو پێداویستیه‌كانی بۆ دابین بكرێ و نابێ رێگه بدرێ كه منداڵ ببێته ئامرازێك بۆ دابین كردنی بژێوی ژیان له خانه‌واده‌دا و ده‌بێ به دوور بگیردرێن له كارگه‌لێكی قورس، كه له توانایدا نه‌بێ و رێگه نه‌درێ له ژێر هیچ ناوێك‌دا له‌گه‌ڵ منداڵ توندوتیژی به‌كار بهێندرێ. ك ـ ئافره‌تان له جیهاندا به گشتی و له ئێران و كوردستان به‌تایبه‌ت به به‌رده‌وامی ده‌چه‌وسێنه‌وه. له‌ماوه‌ی ده‌سه‌لاتی ئاخونده‌كاندا ئافره‌ت وه‌ك كالایێك چاوی لێ ده‌كرێ و بێ رێزیان پێ ده‌كرێ، بۆیه سازمانی خه‌بات و حكومه‌تی كوردستان یه‌كێك له ئه‌ركه گرینگهكانیان، هاوكاری و پشتیوانیی ئافره‌تانه بۆ رزگاربوونیان له‌دست سته‌م و چه‌وسانه‌وه‌و ده‌بێ ئافره‌تان به‌گه‌رمی له هه‌وڵی گه‌یشتنیان به ئازادی و مافی به‌رانبه‌ر له‌گه‌ڵ پیاودابن و زانست و خوێندن بكه‌نه به‌ردی بناغه‌ی كار و ژیانیان. ل ـ سازمانی خه‌بات ی كوردستانی ئێران پێی وایه لاوان بزوێنه‌ری جوڵه و پێشكه‌وتنی كۆمه‌ڵگان، هه‌ر بۆیه ده‌بێ یه‌كێك له ئه‌ركه‌كانی سازمانی خه‌بات و حكومه‌تی كوردستان گرینگی دان به‌و توێژه بێت كه له رێژیمه داگیركه‌ره‌كانی كوردستاندا به‌رده‌وام مافیان پێشێل كراوه. ك ـ سازمانی خه‌بات پاراستنی ژینگه به پێویست ده‌زانێ و له‌و باوهرِهدایه حكومه‌تی داهاتووی كوردستان په‌ره به پاراستنی ژینگه بدات. م ـ سازمانی خه‌بات باوهرِی به ئازادی چاپه‌مه‌نی و رِاگهیاندن و بڵاو كردنه‌وه هه‌یه و پشتیوانی سه‌ندیكا و دامه‌زراوه مه‌ده‌نیه‌كان ده‌كا له چوارچێوه‌ی قانوونه‌كانی ئازادی و چاپه‌مه‌نی و راده‌ر برِین و پێی وایه نابێ هیچ كه‌س له سه‌ر ره‌خنه و گازه‌نده لێكۆڵینه‌وه‌ی له گه‌ڵ بكرێ، مه‌گه‌ر حورمه‌تی كه‌سه‌كان بشكێنێ. ن ـ گه‌لی كورد گه‌لێكی ئاشتیخوازه‌و سازمانی خه‌بات باوهرِی وایه ئازادی و مافه نه‌ته‌وه‌ییه‌كانی كورد به‌بێ هه‌ر نه‌وعه توندوتیژیێك و لهرِێگهی وتووێژ‌و دانیشتنه‌وه چاره‌سه‌ر بكرێ، به‌ڵام رژیمی ویلایه‌تی فه‌قیه له به‌رانبه‌ر داوا ره‌واكانی گه‌لی كورددا، رێگه‌ی شهرِ و سه‌ركوتی گرته‌به‌ر و گه‌لی كوردی ناچار كردووه بۆ دیفاع له‌خۆی ده‌ست بداته خه‌بات و به‌ربه‌ره‌كانێ، هه‌ربۆیه سازمانی خه‌بات باوهرِی وایه ده‌سه‌ڵاتی ویلایه‌تی فه‌قیه، ده‌سه‌ڵاتێكی نامهشروعهو سه‌ركوت و چه‌وساندنه‌وه‌ی كردۆته به‌ردی بناغه‌ی كاره‌كانی وه پێی وایه وتووێژ له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاتی ئاخوندی جگه له زیان بۆ جووڵانه‌وه‌ی ئازادیخوازیی گه‌لی كورد كه‌ڵكی نیه و وتووێژ له‌گه‌ڵ ئه‌و رژیمه رِهد ده‌كاته‌وه. هه‌روه‌ها له‌گه‌ڵ خه‌باتی سیاسی، مه‌ده‌نی و ته‌شكیلاتی، خه‌باتی چه‌كداری به پاڵپشتی جوڵانه‌وه‌ی گه‌له‌كه‌مان ده‌زانی. س ـ سنوور‌و ناوچه‌كانی كوردستان به‌پێی به‌ڵگه مێژووییه‌كان ده‌بێ دیاری بكرێ و هه‌ر شار و ناوچهیێك پرس و كێشه‌ی خاوه‌نداری له‌سه‌ره، ده‌بێ به رِاپرسی گشتی له جه‌ماوه‌ری ئه‌و شار و ناوچه‌یه چاره‌نووسی دیاری بكرێ كه سه‌ر به كوردستانه یان نا.
بهرِێوهبردن و شێوه‌ی كاروباری ده‌وڵه‌ت: الف ـ كاروباری پێوه‌ند به‌سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌و ئه‌رته‌ش و هێزی پارێزگاری له سنووره‌كان و سیستمی پووڵی و دامه‌زراندنی گه‌ڵاڵه‌و پرِۆژهی درێژماوه به‌ده‌ست ده‌سه‌ڵاتی ناوه‌ندیه. له هه‌ركام له‌و گه‌ڵاڵه‌و پرِۆژانهدا كه راسته‌وخۆ پێوه‌ندیی به گه‌لی كورده‌وه بێ، ده‌بێ رازی بوونی پارله‌مانی كوردستان وه‌رگیرێ، یان له راپرسیی گشتیدا جه‌ماوه‌ر ده‌نگ به بوون یان نه‌بوونی بدا. ب ـ كاروباری بهرِێوهبردنی كوردستان، وه‌ك قانوون دانان و دادوه‌ری و شێوه‌ی خوێندن و بارهێنان و كاروباری فه‌رهه‌نگی و پاراستنی شوێنه‌واره مێژووییه‌كان له ئه‌ستۆی حكوومه‌تی كوردستانه. ج ـ ئه‌منیه‌ت و ئاسایشی كوردستان له‌ئه‌ستۆی پۆلیس و پێشمه‌رگه‌ی كوردستانه‌و پاراستنی سنووره گشتیه‌كان به‌هێزی سه‌ربازیه‌و له‌ژێر ده‌ستی ده‌سه‌ڵاتی ناوه‌نددا ده‌بێ. د ـ هاتن و راگواستنی هێزه سه‌ربازیه‌كانی حكوومه‌تی ناوه‌ندی (مه‌ركه‌زی) له كوردستاندا، ده‌بێ به ئاگاداری و له‌ژێر چاودێریی حكومه‌تی كوردستان و به‌ره‌زامه‌ندیی پارله‌مانی كوردستان بێ. ه ـ پارله‌مانی كوردستان كه له‌لایه‌ن خه‌ڵكه‌وه هه‌ڵده‌بژێردرێ و نوێنه‌ری هه‌موو چین و باوهرِهكانی تێدایه و به‌رزترین ئۆرگانی قانوون دانانی كوردستانه‌و به‌رپرسه له دیاری كردنی حكومه‌ت و چاوه‌دێری و لبێپرسینهوهی. ده‌وڵه‌تی ناوه‌ندیی بۆی نیه ده‌ست له‌كاروباری ناوخۆی كوردستان وه‌ربدا، چ له دیاریكردنی به‌رپرس و بهرِێوهبهردا و چ له‌پێوه‌ند به ئیداره كردن‌دا، ده‌بێ حكوومه‌تی ناوه‌ندیی رێز بۆ برِیاری جه‌ماوه‌ر و پارلمانی كوردستان دابنێ. و ـ ئه‌وانه‌ی ته‌مه‌نیان گه‌یشتۆته ١٨ ساڵ مافی ده‌نگدانیان هه‌یه‌و له ٢٥ساڵیهوه مافی خۆپاڵاوتنیان بۆ وه‌رگرتنی به‌رپرسایه‌تی و چوون بۆ پارله‌مان هه‌یه‌و ده‌بێ كه‌سانی پاڵێوراو شاره‌زا، خوێنده‌وار، درووستكار و خزمه‌تكاری گه‌ل بن. ز ـ كهمایهسیه نه‌ته‌وه‌ییه‌كان له چوارچێوه‌ی كوردستاندا مافی به‌شدارییان له بهرِێوهبردنی وه‌ڵات و بوونی ئه‌ندام له پارلمانی كوردستاندا هه‌یه‌و ده‌بێ حكوومه‌تی كوردستان به چاوی رێز له كهمایهسیه نه‌ته‌وه‌یی و مه‌زهه‌بیه‌كان برِوانێ و مافه‌كانیان به ره‌سمی بناسێ. ح ـ ژن و پیاو له یاسای هه‌ڵبژاردن و خۆپاڵاوتن بۆ پارله‌مان و به‌رێوه‌به‌ری حكومه‌ت یه‌كسانن و جیاوازییان نیه. گ ـ زمانی ره‌سمیی حكوومه‌تی كوردستان له هه‌موو ئیداره‌و ئۆرگانه‌كانی ده‌وڵه‌تیدا، كوردییه. زمانی فارسی، عه‌ره‌بی و ئینگلیزی له مهدرهسهو ناوه‌نده‌كانی خوێندندا بخوێندرێ و گرینگی به زمانی كه‌مه نه‌ته‌وه‌كان بدرێ. ی ـ دانیشتوانی كوردستان له دیاریكردنی شوێنی ژیان سه‌ربه‌ستن و له هه‌ڵبژاردنی كار و ئه‌ركی رۆژانه‌یان ئازادن به مه‌رجێك زیان به مه‌سڵه‌حه‌ت و قازانجه نه‌ته‌وه‌ییه‌كان نه‌گه‌یێنێ.
ئامانجه ئابووریه‌كان: الف ـ ئێران له‌باری ئابووریه‌وه، دووره له‌و به‌رنامه ئابووریه‌ی كه له‌وه‌ڵاتانی گه‌شه‌سه‌ندووی جیهاندا ههیهوپهیرهو ده‌كرێ. وه‌ڵاتی ئێران له‌پێوه‌ند به سامانه سرووشتیه‌كانی وه‌ك نه‌وت و گاز و ئاو، ده‌وڵه‌مه‌نده به‌ڵام ئه‌و سامانانه وه‌ك پێویست و به‌شێوه‌ی زانستی كه‌ڵكیان لێ وه‌رنه‌گیراوه و ئه‌وه‌نده‌ی كه‌ڵكیان لێ وه‌رده‌گیرێ، له دزی و كرِینی چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی و به‌رهه‌م هێنانی بۆمبی ئه‌تۆمی و قه‌ده‌غه كرا‌و پشتیوانی ترۆریزم و ئاژاوهگێرِی له وه‌ڵاتانی دیكه، به فیرِۆ ده‌چێ. ده‌وڵه‌تی هه‌ڵبژێردراو له‌ئێران ده‌بێ داهاتی نه‌وت و گاز‌و باقی سه‌رچاوه سرووشتیه‌كان بۆ خزمه‌تی جه‌ماوه‌ر به‌كار بێنێ و دامه‌زراوه‌و كارخانه‌ی جۆراوجۆری پیشه‌سازی له سه‌رانسه‌ری ئێران‌دا و به‌بێ جیاوازی دامه‌زرێنێ. ب ـ زه‌وی و پانتاییه‌كان به جووتیاران ده‌درێ و ده‌وڵه‌ت له‌سه‌ریه‌تی یارمه‌تی و هاوكاریی جووتیاران بكا، بۆ ئه‌وه‌ی جوتیاران به‌شێوه‌ی زانستیانه بهروبوومهكانیان به‌رهه‌م بێنن. سه‌رچاوه سرووشتیه‌كانی وه‌ك: ئاو، لهوهرِگه، لێرِهوار، ههوارگهكان، سامانی گشتین و ده‌بێ سوودیان بۆ تێكرِای جه‌ماوه‌ر بێ و هیچ ده‌سته‌و لایه‌نێك مافی نیه به‌بیانووی خاوه‌نداریه‌تی ده‌ستیان به‌سه‌ردا بگرێ. ج ـ زۆربه‌ی جه‌ماوه‌ری كوردستان له هه‌ژاریدا ده‌ژین، ئه‌ركی حكوومه‌تی كوردستانه كه هه‌وڵ بۆ باش كردنی ژیانی جه‌ماوه‌ری كوردستان بدات، ده‌بێ حكوومه‌تی ناوه‌ندیش له‌و پێوه‌ندیه‌دا بودجه‌و پووڵی پێویست بۆ قه‌ره‌بوو كردنه‌وه‌ی زه‌ره‌رو زیانه‌كان و لاچوونی هه‌ژاری و برسیه‌تی له كوردستان ته‌رخان بكا. هه‌روه‌ها حكوومه‌تی كوردستان ده‌بێ هاوكاریی سه‌رمایه‌داران بكات تا بتوانن به‌ئاسانی دامه‌زراوه‌ی ئابووری و پیشه‌سازی له كوردستان دامه‌زرێنن و رێگه خۆش بكات بۆ هاتنی سه‌رمایه‌دارانی خارجی، بۆ ئه‌وه‌ی ئابووریی كوردستان گه‌شه بكا. د ـ حكوومه‌تی كوردستان بۆ گه‌شه‌پێدانی كشت و كاڵ پێویسته به هه‌موو شێوه‌یێك یارمه‌تیی جووتیاران بدا و قه‌رزیان بداتێ تا ئامێری كشت وكاڵی پێ دابین بكه‌ن. هه‌روه‌ها حكوومه‌ت ده‌بێ به‌رهه‌مه‌كانی جووتیاران به‌نرخی باش بكرِێتهوهو ئه‌ندازیار و شاره‌زا و پسپۆرِی كه‌شاوه‌رزی و ئاژه‌ڵداری بهخۆرِایی بۆ چاوه‌دێری كشت و كاڵ و باغه‌كان و ئاژه‌ڵه‌كان راسپێرێ. و ده‌بێ كه‌شاوه‌رزان و باغداران و ئاژه‌ڵداران باربێنێ بۆ ئه‌وه‌ی به‌شێوه زانستیه‌كان كاری كشت وكاڵ و باغه‌وانی و ئاژه‌ڵداری بكه‌ن. ده‌رمان رشتن و كوتان و چاره‌سه‌ر كردنی نه‌خۆشیه‌كانیش له‌ئه‌ستۆی حكوومه‌تی كوردستانه و هه‌روه‌ها له ووشكهساڵیدا هاوكاریی ئاژه‌ڵداران بكرێ و لهوهرِ بۆ ئاژه‌ڵه‌كان به‌نرخی كه‌م له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی كشت و كاڵه‌وه دابین بكرێ. ئامانجه فهرههنگیهكان: الف ـ پێویسته حكوومه‌تی كوردستان بۆ زیندوو را‌گرتن و نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی شوێنه‌واره مێژوویی و فهرههنگیهكان و به‌رزكردنه‌وه‌ی هوشیاری و زانیاری له‌كوردستان، هه‌نگاوی كاریگه‌ر هه‌ڵگرێ و هاوكاری و یارمه‌تیی پێویست بۆ نووسه‌ران و هونه‌رمه‌ندان ته‌رخان بكرێ و ناوه‌ندی جیاجیایان بۆ دامهزرێندرێ و گرینگی بدات به كتێب و نووسراوه‌كان و رۆژنامه‌نووسان و به‌رهه‌مه‌كانیان. دابین كردنی ئازادیی راگه‌یاندن و رۆژنامه‌وانی ئه‌ركێكی گرینگی سه‌رشانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه و ده‌بێ به‌رهه‌می هونه‌رمه‌ندان به‌هێند بگرێ و هه‌وڵ بدرێ سینه‌ما و شانۆ گه‌شه بستێنێ و یارمه‌تیی به‌رهه‌م هێنه‌رانی سینه‌مایی و ته‌له‌فزیۆنی بدرێ تا سهربهستانهو به‌بێ كه‌م و كورِی ئه‌ركه‌كانیان كه بۆ خزمه‌تی فه‌رهه‌نگی نه‌ته‌وه‌ییه، به‌ره‌وپێش به‌رن. ب ـ خوێندنی سه‌ره‌تایی ئیجباریهو حكومه‌تی كوردستان ده‌بێ هاوكاریی خوێندكاران بكا تا كۆتایی هاتنی خوێندنی دواناوه‌ندی (ده‌بیرستان)، و قه‌رز بدا به خوێندكارانی زانستگاكان و په‌یمانگاكان و هه‌روه‌ها ئه‌و گه‌وره سالانه‌ی ئاره‌زووی خوێندنیان هه‌یه هاوكاری بكرێن. ج ـ پێویسته دانشگا و ناوه‌نده‌كانی زانستی و خوێندن له‌كوردستان گرینگی‌یان پێ بدرێ و ئوستادانی دانشگا و مامۆستایانی مه‌دره‌سه‌كان، مووچه‌ی شیاو و مانگانه‌ی ته‌واویان بدرێتێ. هه‌روه‌ها حكومه‌ت هاوكاری خوێندكارانی كورد له ده‌ره‌وه‌ی كوردستان بكا بۆ فێربوونی زمانی كوردی. دانشگاكان و مه‌دره‌سه‌كان، زانست و عیلمی سه‌رده‌میانه‌یان تێدا بخوێندرێ و هه‌موو مهدرهسهو دانشگاكان، تێكرِای كه‌ل و په‌ل و پێداویستیه‌كانیان بۆ خوێندن، وه‌ك كتێبخانه و كامپیوتێر و ژووری تاقیكردنه‌وه و ژووری میكانیكی و پیشه‌سازی تێدا دامهزرێندرێ و رێگه نه‌درێ له مهدرهسهو دانشگا بێ رێزی به مامۆستا و خوێندكار و قوتابی بكرێ. هه‌ر وه‌ها حكومه‌تی كوردستان یارمه‌تی دانشجۆكان بدات بۆ خوێندن له ده‌ره‌وه‌ی وه‌ڵات. د ـ پێویسته حكوومه‌تی كوردستان هاوكاریی مامۆستایانی ئایینی ئیسلام و باقی دینه‌كانی دیكه بكا و یارمه‌تیی و چاودێری مه‌دره‌سه و ناوه‌نده دینیه‌كان بكا. موچه و كۆمهگی شیاو بۆ مامۆستایانی ئایینیی كوردستان ته‌رخان بكرێ. هه‌روه‌ها ده‌بێ رێز بۆ ناوه‌نده‌كان و شوێنه پیرۆزه‌كانی ئایین و مه‌زهه‌به جۆراوجۆره‌كان داندرێ و حكوومه‌ت چاودێری و هاوكارییان بكا. كار و باری ته‌ندرووستی و كۆمه‌ڵایه‌تی: الف ـ حكوومه‌تی كوردستان له دامه‌زراندنی نه‌خۆشخانه‌و ده‌رمانگا، له شار‌و دێهاته‌كانی كوردستان به‌رپرسه و ده‌بێ تاكه‌كانی كوردستان بیمه‌ی ده‌رمانی بكرێن و تیماركردن و پێرِاگهیشتن به نه‌خۆش به نرخێكی زۆر كه‌م بێ و بۆ منداڵان و خانه‌واده‌ی شه‌هیدانی كوردستان و كه‌م ئه‌ندامان بهخۆرِایی بێ. ب ـ سازمانی خه‌بات ی كوردستانی ئێران باوهرِی وایه كه له كۆن تا ئێستا به هۆی باری ناله‌باری ژیان و هه‌روه‌ها شێوه‌ی خراپی بار هاتنی كۆمه‌ڵایه‌تی و داب و نه‌ریته ناله‌باره‌كان، زوڵم و زۆری له راده‌به‌ده‌ر له منداڵان و لاوان كراوه. هه‌ر بۆیه ده‌بێ بۆ پاراستن و دهستهبهركرانی ماف و ئازادیه‌كان و خۆشگوزه‌رانی منداڵان و لاوان هه‌وڵی كاریگه‌ر و جیددی بدرێ و رێگه نه‌درێ هیچ كه‌س و هیچ ده‌سته‌یێك منداڵان و لاوان بچه‌وسێننه‌وه و به قازانجی خۆیان و به زیانی منداڵان كه‌ڵكیان لێ وه‌رگرن، و پێویسته منداڵان له باری خوێندن و بارهێنانی سه‌رده‌میانه، هه‌لی له باریان بۆ دابین بكرێ و بتوانن وه‌ك نه‌وه‌ی داهاتووی كۆمه‌ڵ خزمه‌تی گه‌وره به گه‌ل و نیشتمان بكه‌ن. ج ـ سازمانی خه‌بات باوهرِی وایه حكومه‌تی كوردستان بۆ ریشه‌كێش كردنی نه‌خۆشی ئیعتیاد و ئیدز و سه‌رجه‌م دیارده نه‌شیاوه‌كان له كۆمه‌ڵگای كوردستان زۆر به جیددی هه‌وڵ بدات. د ـ بۆ بوژاندنه‌وه‌ی بژیوی هه‌ژارانی كوردستان ساڵانه بودجهیێك له‌لایه‌ن حكومه‌تی كوردستانه‌وه دیاری بكرێ و به چاودێری به‌شی دارایی پارڵمان به سه‌ریاندا دابه‌ش بكرێ. هه‌روه‌ها هه‌وڵ بدرێ هه‌لی كار بۆ بێكاران و هه‌ژاران برهخسێندرێ. ه ـ جاده و رێگه‌وبان له‌كوردستان خراپه، حكوومه‌تی كوردستان ده‌بێ بۆ درووست كردنی جاده‌و رێگه‌وبان به‌شێوه‌ی سه‌رده‌میانه هه‌نگاوی پێویست و به په‌له هه‌ڵگرێ و بودجه و پووڵ بۆ ئه‌و مه‌به‌سته ته‌رخان بكرێ. وـ ناوه‌نده‌كانی وه‌رزش له‌زۆربه‌ی شاره‌كانی كوردستان كه‌من، حكومه‌تی كوردستان ده‌بێ له داهاتوودا له‌هه‌وڵی په‌ره‌پێدانیان بێ و هاوكاری وه‌رزشكاران بكا. سیاسه‌تی ده‌ره‌وه: الف ـ حكوومه‌تی ناوه‌ندی له‌ئێران ده‌بێ له رێكخراوی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان سیاسه‌تی درووست و ئوسوولی و بێ لایه‌نانه‌ی هه‌بێ. هه‌وڵ بۆ ئاشتیی جیهانی بدا و سه‌ربه‌ستیی سیاسی و ئابووری و فه‌رهه‌نگی و نیزامی ببێ. په‌یره‌وی سیاسه‌تی رێزگرتنی به‌رانبه‌ر بێ و قازانجه نه‌ته‌وه‌ییه‌كان له‌به‌رچاو بگرێ. ب ـ حكومه‌تی ناوه‌ندی ده‌بێ ده‌ست له كاروباری وه‌ڵاتان وه‌رنه‌دات و خۆی له‌كێشه ناوچه‌یی و جیهانیه‌كان دوور راگرێ و په‌نای مرۆڤه سیاسی و لێقه‌وماوه‌كان بدات. پشتگیری خه‌باتی سیاسی و ئازادیخوازی كورد و نه‌ته‌وه‌كانی دیكه بكا. ئه‌گه‌ر حكومه‌تی ناوه‌ندی پێبه‌ند نه‌بوو، نوێنه‌رانی خه‌ڵك كێشه‌كه به گهلاڵهیێك بداته پارڵه‌مان. ج ـ حكوومه‌تی كوردستان مافی ده‌بێ یارمه‌تیی خوشك و براكانی كورد له پارچه‌كانی دیكه‌ی كوردستان بدا و په‌نای سیاسی‌یان له ئێران و كوردستان بۆ ده‌سته‌به‌ر كا و به‌پێی توانا و به‌بێ ده‌ست تێوه‌ردان بۆ رزگارییان له‌ده‌ست سته‌م و چه‌وساندنه‌وه هاوكارییان بكا. د ـ دیپلۆماته كورده‌كان له سه‌فاره‌ت و ناوه‌نده‌كانی دیپلۆماسیی ئێران له وه‌ڵاتانی جیهان و نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان وه‌ك نوێنه‌ر به‌شدار بن و ده‌بێ له هه‌ل و مه‌رجی سیاسیه‌تی دهرهوییشدا حكوومه‌تی كوردستان ئاگاداریی هه‌بێ. په‌یره‌وی ناوخۆیی به‌ندی یه‌كه‌م: ناو پێناسه‌ی سازمان: الف ـ ناو: سازمانی خه‌بات ی كوردستانی ئێران ب ـ دانیشتوانی كوردستان به‌و مه‌رجانه‌ی له به‌ندی دووهه‌مدا باسیان ده‌كرێ، ده‌توانن له سازمانی خه‌باتدا ببن به ئه‌ندام. ج ـ سازمانی خه‌بات ی كوردستانی ئێران هێزێكی نه‌ته‌وه‌یی و نیشتمانیه و له‌سه‌ر باوهرِ به ئازادی، تێكۆشانی نه‌ته‌وه‌یی خۆی درێژه پێ ده‌دا، بۆ گه‌یشتن به مافی هاونیشتمانانی كوردستان. د ـ سازمانی خه‌بات ی كوردستانی ئێران، بۆ رزگاری كورد و دهستهبهركرانی ئازادی و رووخانی رژیمی ویلایه‌تی فه‌قیه و دامه‌زرانی حكومه‌تێكی هه‌ڵبژێردراو و دیموكراتیك له ئێران و دهستهبهركرانی مافه ره‌واكانی هاونیشتمانانی كوردستان تێ ده‌كۆشێ. به‌ندی دووهه‌م: مه‌رجی ئه‌ندام بوون: الف ـ تێكرِای هاونیشتمانیانی كوردستان و هه‌موو كوردێكی دانیشتووی ئێران كه ته‌مه‌نیان له ١٨ ساڵ كه‌متر نه‌بێ، ده‌توانن ببنه ئه‌ندام، به‌و مه‌رجانه‌ی خواره‌وه. ب ـ باوهرِی به به‌رنامه‌و په‌یره‌وی ناوخۆیی سازمان هه‌بێ. ج ـ تێكۆشان و چالاكی له یه‌كێك له شانه‌كانی سازمانی خه‌باتدا هه‌بێ. یان پێوه‌ندی به یه‌كێك له بنكه‌كانی سازمانه‌وه هه‌بێ. د ـ مانگانه‌ی ئه‌ندامه‌تی بدا. ه ـ ده‌ست و دڵ پاك و شۆرِشگێرِ بێ و پێوه‌ندیی به دژمنانی گه‌لی كورده‌وه نه‌بێ و دژایه‌تیی ئایین و باوه‌ره پیرۆزه‌كان نه‌كا و له پێناو قازانجه‌كانی كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی كوردستان تێ بكۆشێ. و ـ خائین به‌گه‌ل و جاسووس و به‌دناو و كۆنه‌په‌رست و ره‌گه‌زپه‌رست ناتوانن ببنه ئه‌ندام له سازمانی خه‌باتدا. ز ـ ئه‌وانه‌ی شیاوی ئهندامهتین كاتێك ده‌توانن به ئه‌ندام وه‌ربگیرێن كه له‌لایه‌ن شانه یان ئه‌ندامێكی له‌مێژینه‌ی سازمانه‌وه بناسێندرێن. به‌ندی سێهه‌م: ئه‌ركه‌كانی ئه‌ندام الف ـ به‌پێی په‌یره‌وی سازمان كاربكا و تێبكۆشێ. ب ـ نهێنی پارێز بێ له هه‌ر هه‌ل و مه‌رجێكدا. ج ـ سیاسه‌تی سازمان په‌ره پێ بدا و بیباته ناو كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی كوردستان و ئێران و جیهان. د ـ هه‌وڵ بدا پله‌ی زانیاری به‌ره‌وسه‌ر به‌رێ و بۆ بردنه‌سه‌ری زانیاریی هاونیشتمانانی تێبكۆشێ. ه ـ راپۆرتی مانگانه‌ی خۆی بداته‌وه به ئۆرگانی سه‌ره‌وه‌تر. و ـ هه‌ر نه‌وعه ناوچه‌گه‌رایی و فراكسیون و ده‌سته‌به‌ندی له ریزه‌كانی سازمان به خه‌یانه‌ت به گه‌لی كورد و سازمانی خه‌بات بزانێ. ز ـ هه‌وڵ بدا دۆست و كه‌سانی چالاك بهێنێته ریزه‌كانی سازمانی خه‌باته‌وه و به سیاسیه‌ت و به‌رنامه‌كانی سازمان ئاشنایان بكا. به‌ندی چواره‌م: مافه‌كانی ئه‌ندام الف ـ هه‌ر ئه‌ندامێك مافی پرسیار و نه‌زه‌ردان و ره‌خنه‌گرتنى له‌به‌رانبه‌ر هه‌موو به‌رپرس و ئۆرگانێكدا هه‌یه، له رووبهرِوو حزووری. ب ـ هه‌موو ئه‌ندامێك ده‌توانێ خۆی بپاڵێوێ له هه‌ڵبژاردنه‌كاندا و له ده‌نگدانیشدا به‌شدار بێ. به‌لام هه‌ر ئه‌ندامێك ماوه‌ی دوو ساڵ خزمه‌تی له ریزه‌كانی سازماندا هه‌بێ، ده‌توانێ خۆی بۆ ئه‌ندامێتی كۆمیته‌ی ناوه‌ندی بپاڵێوێ. ج ـ ده‌بێ بۆ لێپرسینه‌وه له سه‌رپێچیی هه‌ر ئه‌ندامێك دوای كۆبوونه‌وه‌ی به‌رپرسان بانگ بكرێ و قسه‌ی له‌گه‌ڵ بكرێ و سزاكه‌ی پێ راگهیێندرێ و گوێ لهداواكانیشی بگیرێ. به‌ندی پێنجه‌م: سزادانی ئه‌ندام له بێ نهزمیدا: الف ـ سه‌ركۆنه كردن و لێپرسینه‌وه له هه‌ڵه‌كان. ب ـ وه‌رگرتنه‌وه‌ی به‌رپرسایه‌تی. ج ـ هه‌ڵ پهساردن و دوورخستنه‌وه بۆماوه‌ی ٣ مانگ. د ـ ئه‌گه‌ر ئه‌و خاڵانه‌ی سه‌ره‌وه كاریگه‌ر نه‌بوو، ده‌ركردن له سازمان. به‌ندی شه‌شه‌م: قه‌واره‌ی سازمان: الف ـ ئۆرگانه‌كان به‌پێی هه‌ڵبژاردن ده‌بێ له‌خواره‌وه بۆ سه‌ره‌وه كه مایه‌تی په‌یره‌وی زۆرینه ده‌كات. ب ـ بۆ هه‌موو ئه‌ندامێك نه‌زم و نیزام وه‌ك یه‌كه‌و هه‌موویان ده‌بێ دسیپلین و رێ و شوێنه‌كانی ته‌شكیلاتی بپارێزن. ج ـ برِیارهكانی سازمان به‌ده‌نگی زۆرینهبێ و هیچ ئه‌ندامێك به‌ته‌نیا له‌سه‌ر مه‌سه‌له چاره‌نووس ساز و گرینگه‌كان برِیار نه‌دات. به‌ندی حه‌وته‌م: سه‌ركردایه‌تی: رێبه‌رایه‌تیی هه‌ڵبژێردراوی سازمان ١١ كه‌سه كه له ٧ ئه‌ندامی كۆمیته‌ی ناوه‌ندی و دوو جێگر و دوو راوێژكار پێك دێ و به‌رزترین ئۆرگانی بهرِێوهبهری سازمانه كه به‌شێوه‌ی كاتی كار و ئه‌ركه‌كانی سازمان بهرِێوه ده‌با و كاروباری سیاسی، نیزامی، ئیداری، ماڵی، ته‌بلیغات و چاپه‌مه‌نی و باقی ئۆرگانه‌كانی دیكه‌ی له‌ئه‌ستۆیه. لانیكه‌م مانگێ جارێك كۆبوونه‌وه پێك دێنێ و هه‌روه‌ها شه‌ش مانگ و لانی زۆری ساڵێك پلۆنیۆم ده‌گرێ و سازمان هه‌ر ٣ ساڵ جارێك كۆنگره ده‌به‌ستێ، ئه‌گه‌ر هه‌ل و مه‌رج موناسیب بوو. ئه‌گه‌ر كونگره نه‌گیرا سه‌ركردایه‌تیی سازمان به‌پێی پێویست و به بیرورِا گۆرِینهوه له‌گه‌ڵ كادره پێشكه‌وتووه‌كان، برِیاری له سه‌ر ده‌دا. سنوورێك بۆ ده‌سه‌ڵاتی كۆنگره نیه و كۆنگره ده‌توانێ رێبازی سازمان و هه‌ر نه‌وعه ئاڵ و گۆرِێكی فیكری و تكنیكی له سازماندا درووست بكا. به‌رپرسی رێكخراو و ناوه‌نده مه‌ده‌نیه‌كانی سازمانی خه‌بات سیستماتیك پله راوێژكاری كۆمیته‌ی ناوه‌ندیان ده‌درێتێ. كۆمیته‌ی سه‌ركردایه‌تی،به‌رێوه‌به‌رى گشتى هه‌ڵده‌بژێرێ. به‌ندی هه‌شته‌م: چۆنیه‌تی رێكخراو‌و كۆمیته‌كان: ره‌گی رێكخراو شانه‌یه كه له ٣ كه‌س كه‌متر نه‌بێ و له پێنج كه‌س زیاتر نیه. له‌كۆی ٣ شانه رێكخراو و كۆمیته پێك دێ و له كۆی چه‌ند كۆمیته‌ی ناوچه‌یی، كۆمیته‌ی شارستان پێك دێت. كۆمیته‌كان برِیارو راسپێردراوهكانی سه‌ركردایه‌تی سازمان ده‌به‌نه ناو كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی كوردستان و جێ به‌جێی ده‌كه‌ن. كۆمیته‌ی سه‌ركردایه‌تیی سازمان یارمه‌تی و ئه‌ندامه‌تی مانگانه‌ی ئه‌ندام و لایه‌نگران له‌گه‌ڵ داهاته‌كانی دیكه‌ی سازمان به‌شێوه‌ی ئوسوولی، خه‌رجی سازمان و ئۆرگانه‌كانی ده‌كا و سه‌رپه‌رستی ئه‌و خه‌رجییانه و داهاته‌كان ده‌كا.
|
<urn:uuid:3dabcf62-60ab-4bc0-82c1-54adb6a9ef71>
|
CC-MAIN-2017-26
|
https://ckb.wikipedia.org/wiki/%D8%B3%D8%A7%D8%B2%D9%85%D8%A7%D9%86%DB%8C_%D8%AE%DB%95%D8%A8%D8%A7%D8%AA%DB%8C_%DA%A9%D9%88%D8%B1%D8%AF%D8%B3%D8%AA%D8%A7%D9%86%DB%8C_%D8%A6%DB%8E%D8%B1%D8%A7%D9%86
|
2017-06-25T17:26:05Z
|
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2017-26/segments/1498128320545.67/warc/CC-MAIN-20170625170634-20170625190634-00410.warc.gz
|
ckb
| 0.954381 |
Arab
| 62 |
{"ckb_Arab_score": 0.9543813467025757, "sdh_Arab_score": 0.039302632212638855}
|
کۆمسـیۆنی هه‌ڵـبژاردنه‌کانی ئه‌فغانسـتان ده‌ڵێت له کۆی ئه‌و ده‌نگانه‌ی تا ئێسـتا جیاکراونه‌ته‌وه سه‌رۆک حامید کارزای 54 % ده‌نگه‌کانی به‌ده‌سـتهێناوه.
ئه‌و ئه‌نجامه بهرایـیهی که ڕۆژی سێشه‌ممه بڵاوکراوه‌ته‌وه بۆ جاری یه‌که‌مه نیشـانی ده‌دات به‌ڕێز کارزای زیاتر له 50 % ده‌نگه‌کانی به‌ده‌سـتهێناوه، ئه‌و ڕێژه‌یه‌ی پـێویسته بۆ بردنه‌وه‌ی پـۆسـتهکه.
هه‌روه‌ها له درێژه‌ی ڕاگه‌یاندنه‌که‌دا هاتووه عه‌بدوڵڵا عه‌بدوڵڵا که ڕکابه‌ری سه‌ره‌کی حامید کارزایه له‌م هه‌ڵـبژاردنه‌دا 28.3 % ده‌نگه‌کانی به‌ده‌سـتهێناوه.
کاربه‌ده‌سـتانی هه‌ڵـبژاردن ده‌شڵێن تا ئێسـتا 92 % ده‌نگه‌کان جیاکراونه‌ته‌وه.
له‌و باره‌یه‌وه په‌یامنێری ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا ستیفن هێرمان ڕاپـۆرتی ناردووه و هاوکارمان خه‌ڵه‌فی زێباری به کوردی ئاماده‌ی کردووه، ده‌توانن گوێبیسـتی بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی ده‌سته چه‌پ.
|
<urn:uuid:b40bfac9-7317-4276-a521-7bff0d19cae1>
|
CC-MAIN-2017-26
|
https://www.dengiamerika.com/a/a-58-2009-09-08-voa6-89234272/955205.html
|
2017-06-23T13:59:35Z
|
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2017-26/segments/1498128320063.74/warc/CC-MAIN-20170623133357-20170623153357-00097.warc.gz
|
ckb
| 0.999208 |
Arab
| 8 |
{"ckb_Arab_score": 0.999208390712738}
|
ڕۆژی 12 ی مانگی داهاتوو هه‌ڵبژاردنی گشتی له تورکیا ده‌کرێت و میدیای تورکیاش باس له گه‌رم و گوڕی هه‌ڵمه‌ته‌کانی هه‌ڵبژاردن ده‌که‌ن.
جه‌نگیز چاندار ، نوسه‌ر و ڕۆژنامه‌وانی تورک ده‌ڵێت ئه‌م هه‌ڵبژاردنه قۆناغێکی نوێ ده‌بێت له تورکیادا که یارمه‌تیده‌ر ده‌بێت بۆ هێنانه ئارای ده‌ستورێکی نوێ له وڵاته‌که‌دا که زۆرێک له سه‌ربه‌خۆیی له خۆ ده‌گرێت و له‌وانه زۆریان په‌یوه‌ندییان به مه‌سه‌له‌ی کورده‌وه هه‌یه له وڵاته‌که‌دا.
به‌ڕێز چاندار ده‌شڵێت زۆر ئه‌سته‌مه له‌م هه‌ڵبژاردنه‌دا هه‌ردوو پارتیه سه‌ره‌کیه‌که‌ی ئۆپزسیۆن (جه‌هه‌په و مه‌هه‌په) بتوانن ڕێژه‌ی پێویستی ده‌نگ بێنن.
له‌سه‌ر بنچینه‌ی گفت و گۆکه‌ی له‌گه‌ڵ جه‌نگیز چانداردا ، هاوکارمان به‌ڵێن ساڵح ئه‌م ڕاپۆرته‌ی ئاماده‌کردووه.
ده‌توانن له‌ڕێی کلیککردنی ئه‌و فایله ده‌نگیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ گوێبیستی ته‌واوی ڕاپۆرته‌که بن که ماوه‌که‌ی 5:03 خوله‌که.
|
<urn:uuid:841bd774-c2bc-47b4-912a-f761c3f3d1e0>
|
CC-MAIN-2017-26
|
https://www.dengiamerika.com/a/cengiz-candar-may11-121618734/969401.html
|
2017-06-23T14:00:02Z
|
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2017-26/segments/1498128320063.74/warc/CC-MAIN-20170623133357-20170623153357-00097.warc.gz
|
ckb
| 0.999124 |
Arab
| 8 |
{"ckb_Arab_score": 0.9991235136985779}
|
سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی فه‌رمانڕه‌وای عێراق كه به پشتیوانی ووڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكایه، له‌گه‌ڵ به ناوبانگترین مه‌لا موسڵمانه شیعه‌كان كۆبوه‌ته‌وه له هه‌وڵدانێكدا بۆ دژایه‌تی نه‌كردنیان له كاتی دیاریكردنی كات بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵات بۆ عێراقیه‌كان.
جه‌لال تاڵه‌بانی ئه‌مڕۆ پێنج شه‌ممه له‌گه‌ڵ ئایهتوڵاه عه‌لی سیستانی كۆبوه‌ته‌وه كه پشتیوانی ئه‌و له بڕیاری گواستنه‌وه‌ی ده‌سته‌ڵات زۆر گرنگه.
به‌ڕێز تاڵه‌بانی گوتویه‌تی ئایهتوڵاه داوای كردووه هه‌ڵبژاردنی یاساییه‌كان و شاره‌وانییه‌كان له‌لایه‌ن خودی عێراقیه‌كان به‌ڕێوه بڕوات.
ڕۆژی چوار شه‌ممه له سه‌ر زاری ئایهتوڵاه ووتراوه پلانی ئێستا ڕۆڵی مه‌ردومی عێراق له گواستنه‌وه به كه‌می به‌دی ده‌کرێت هه‌روه‌ها ناسنامه‌ی ئیسلامی عێراقیه‌كانیان دیاری نه‌كردووه.
به‌ڕێز تاڵه‌بانی ئه‌مڕۆ ووتویه‌تی، نه‌خشه‌ی ڕێگا بۆ گواستنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتداری هێشتا له جیگای خۆیدایه به‌ڵام له‌وانه‌یه ده‌ستكاری بكرێت بۆ ڕه‌نگدانه‌وه‌ی ناكۆكی مه‌لاكان.
|
<urn:uuid:4d125244-5ac0-4abb-8f8d-35ac47260ea6>
|
CC-MAIN-2017-26
|
https://www.dengiamerika.com/a/a-58-a-2003-11-27-3-1-89148842/940817.html
|
2017-06-24T08:47:32Z
|
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2017-26/segments/1498128320243.11/warc/CC-MAIN-20170624082900-20170624102900-00178.warc.gz
|
ckb
| 0.991705 |
Arab
| 8 |
{"ckb_Arab_score": 0.9917046427726746}
|
هێزه‌کانی میلیشـیای تالیبان له ناو پاکسـتاندا ده‌سـتیان کردووه به کشـانه‌وه له هه‌رێمی باکوری ڕۆژئاوای وڵات که هه‌فته‌ی پـێشـوو چووبوونه ناوی.
ده‌سه‌ڵاتدارێـکی باڵای ئه‌و ناوچه‌یه ڕایگه‌یاند هێزه‌کانی تالیبان خه‌ریکی کشانه‌وه‌ن له ناوچه‌ی بونار به‌ره‌و بنکه به‌هێزه‌کانیان له ناوچه‌ی سـوات ڤالی ئه‌و نزیکانه.
هاوکات ئه‌مڕۆ فه‌رمانده‌ی باڵای سـوپای پاکسـتان جه‌نه‌ڕاڵ ئه‌شفه‌ق کیانی کۆبوونه‌وه‌یه‌کی نایاسایی له‌گه‌ڵ فه‌رمانده له‌شـکریـیه‌کانی ئه‌و هه‌رێمه‌دا سـازدا بۆ وتووێـژی هه‌ڵـمه‌ته له‌شـکریـیه‌کان له ناوچه‌کانی به‌نه‌ر سـوات، دواتر جه‌نه‌ڕاڵ کیانی به‌یانـنامه‌یه‌کی بڵاوکرده‌وه و تیایدا ڕایگه‌یاند که سـوپا ڕێـگا به میلیشـیاکان نادات هه‌لومه‌رج به‌سه‌ر حکومه‌تدا بـسه‌پـێنن یان شـێوازی ژیانیان بسه‌پـێنن به‌سه‌ر کۆمه‌ڵـگای پاکسـتاندا.
شـایانی باسه وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا نیگه‌رانی ده‌ربڕیوه سه‌باره‌ت به پـێشـڕه‌وی له‌شـکری و سـیاسی تالیبان.
ده‌سه‌ڵاتداران ده‌ڵێن ڕێـکه‌وتنی ئاشـتی نێوان حکومه‌تی پاکسـتانی و میلیشـیای تالیباندا له هه‌رێمی مهلاکهندی باکوری ڕۆژئاوای وڵات ڕه‌نگه تالیبانی به‌هێزکردبێت.
|
<urn:uuid:e56b8a58-37ca-4b07-a519-9b2ec22e0ea8>
|
CC-MAIN-2017-26
|
https://www.dengiamerika.com/a/a-58-2009-04-24-voa2-89224337/953484.html
|
2017-06-29T02:12:12Z
|
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2017-26/segments/1498128323842.29/warc/CC-MAIN-20170629015021-20170629035021-00658.warc.gz
|
ckb
| 0.99327 |
Arab
| 8 |
{"ckb_Arab_score": 0.9932697415351868}
|
ده‌سه‌ڵاتدارانی توركیا ده‌ڵـێن ئه‌وان له‌و بڕوایه‌دان فڕۆكه‌كانی ئیسرائیل دوو ته‌نكی سووته‌مه‌نیـیان فڕێداوه‌ته خواره‌وه كه له هه‌فته‌ی ڕابردوو نزیك به سـنووری توركیا
له‌گه‌ڵ سوریادا دۆزرابوونه‌وه.
ڕۆژی دووشه‌ممه وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا عه‌لی باباجان، له‌میانه‌ی كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانی له‌گه‌ڵ هاوتا سوریـیهكهی وه‌لید ئه‌لموعه‌لیم له ئه‌نقه‌ره، ڕووداوه‌كه‌ی به قبوڵ نه‌كراو ناوبرد. هه‌روه‌ها هۆشـداری دا به‌وه‌ی ئه‌و جۆره كردارانه ده‌بنه مایه‌ی گرژی، وه ده‌ڵێت له‌وانه‌یه زیان به ئاشتی و ئارامی ناوچه‌كه بگه‌یه‌نێت.
شـایانی باسه سوریا هه‌فته‌ی ڕابردوو گوتی هێزه به‌رگریـیه ئاسـمانیـیه‌كانی ته‌قه‌یان له‌و فڕۆكانه‌ی ئیسرائیل كردووه كه ئاسمانی وڵاته‌كه‌یانی به‌زاندووه و ته‌قه‌مه‌نیـیان هه‌ڵداوه‌ته خوارێ. له‌شـكری ئیسرائیل سه‌باره‌ت به ڕووداوه‌كه هیچ لـێدوانێـكی نه‌دا.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی سوریاش له كۆنگره ڕۆژنامه‌وانیـیه‌كه‌ی ڕۆژی دووشه‌ممه‌دا ڕووداوه‌كه‌ی به" هێرشـێـكی دوژمنكارانه‌ی به ئه‌نقه‌ست نازهندكرد."
هه‌ردوو وڵات داوایان له ئیسرائیل كرد سه‌باره‌ت به‌و ڕووداوه ڕوونكردنه‌وه‌یه‌ك بدات. باباجان ده‌ڵێت ئیسرائیل به‌ڵێنی داوه به زووترین كات وه‌ڵام بداته‌وه.
توركیا یه‌كێـكه له‌و وڵاته موسـڵمانانهی كه په‌یوه‌ندیـیه‌كی پـته‌وی له‌گه‌ڵ ئیسرائیل‌دا هه‌یه.
|
<urn:uuid:17d0e8b3-7cc7-458c-848b-6b5754867da9>
|
CC-MAIN-2017-26
|
https://www.dengiamerika.com/a/a-58-2007-09-10-voa6-89206452/949678.html
|
2017-06-25T15:48:10Z
|
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2017-26/segments/1498128320539.37/warc/CC-MAIN-20170625152316-20170625172316-00218.warc.gz
|
ckb
| 0.996376 |
Arab
| 8 |
{"ckb_Arab_score": 0.9963757991790771}
|
ده‌سه‌ڵاتدارانی حکومه‌تی کاتی میسر محه‌مه‌د به‌دیعی ڕابه‌ری ئیخوان ئه‌لموسلیمینی وڵاته‌که‌یان ده‌سـتگیرکرد به تاوانی هاندانی خه‌ڵـکی بۆ توندوتیژی.
به‌دیعی ته‌مه‌ن 70 سـاڵ به‌ره‌به‌یانی سێشه‌ممه له ئهپارتمانێـکدا ده‌سـتگیرکرا له گه‌ڕه‌کی نه‌سری قاهیره‌ی پایته‌خت که له‌وێ بۆ چه‌ند هه‌فته‌یه‌ک بوو لایه‌نگرانی محه‌مه‌د مورسی سه‌رۆکی له‌کار لابراو ناڕهزایییان ده‌رده‌بڕی له به‌رامبه‌ر حکومه‌تی کاتی وڵاته‌که‌یاندا.
بڕیاره به‌دیع و ڕابه‌رانی دیکه‌ی ئیخوانه‌کان له 25 ی مانگی هه‌شـتدا دادگایی بکرێن. ده‌سه‌ڵاتداران تاوانباریان کردوون به هاندانی خه‌ڵـکی بۆ ئه‌و توندوتیژیـیه خوێناویـیه‌ی چه‌ند ڕۆژێـک به‌ر له لابردنی مورسی له به‌رده‌م باره‌گای ئیخوانه‌کان له قاهیره ڕوویدا.
له لایه‌کی دیکه‌وه پارتی ئازادی و دادوه‌ری که باڵی سیاسی ئیخوانه‌کانه، له ماڵپه‌ڕی فه‌رمی خۆی ڕایگه‌یاند که‌وا مه‌حمود عزه‌ت جێـگری به‌دیع به شێوه‌یه‌کی کاتی ده‌بێته ڕابه‌ری ئیخوانه‌کان.
هاوکات هه‌واڵیش هه‌ن باس له‌وه ده‌که‌ن حکومه‌تی میسر تاووتوێی مه‌سه‌له‌ی چۆنێتی هه‌ڵوه‌شـاندنه‌وه‌ی کۆمه‌ڵی ئیخوان ئه‌لموسلیمین ده‌کات.
به‌پـێی ئاماره فه‌رمیـیه‌کان له‌وه‌تای له‌شـکر له 3 ی مانگی حه‌وته‌وه مورسی له‌سه‌ر ده‌سه‌ڵات لاداوه ژماره‌ی قوربانیـیانی ئاکامی توندوتیژیـیه‌کان له‌و وڵاته له هه‌زار که‌س تێپه‌ڕی کردووه.
|
<urn:uuid:d98839a0-5028-4d1b-84d9-5c3b32fd55c1>
|
CC-MAIN-2017-26
|
https://www.dengiamerika.com/a/1733177.html
|
2017-06-28T00:30:48Z
|
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2017-26/segments/1498128321961.50/warc/CC-MAIN-20170627235941-20170628015941-00458.warc.gz
|
ckb
| 0.996587 |
Arab
| 13 |
{"ckb_Arab_score": 0.9965869784355164}
|
ئارام حه‌مه ساڵح: له‌و بروایه‌دا نییم یه‌کێیتی ئه‌وه‌نده نا به کام و بێ ئه‌زمۆن بێت که وا دژی رفراندم بێت
له کاتێکدا کورد له هێوا و ئامانجه‌کانی نزدیک‌تر ده‌بێته‌وه، دوژمنانیشی هه‌وله‌کانیان چڕتر ده‌که‌نه‌وه و له‌م نێوانه‌دا چه‌واشه کاری ده‌که‌ن و دوو دڵی له نێواندا درووست ده‌که‌ن.
رۆژنامه‌وان ئارام حه‌مه ساڵح له هه‌ڤپه‌ێڤینێکدا له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا سه‌باره‌ت به‌وه‌ی هه‌ندێ له میدیاکان باس له‌وه ده‌که‌ن گوایه یه‌کێیتی نیشتمانی کوردستان دژ به رفراندوم و سه‌ربه‌خۆیه، تا چه‌ند تێ ده‌چێت له‌م هه‌ل و مه‌رجه‌ی باشوری کوردستان تێ ده‌په‌رێ ی.ن.ک هه‌ڵوێستێکی له‌و جۆره وه‌ربگرێت؟ ده‌ڵێت" لێره‌دا جۆره دابهشبۆنێک هه‌یه له حکومه‌تی کوردستاندا وه یاخود راستتر بڵێن له نێوان یه‌کێیتی و پارتیدا، زۆربه‌ی ئه‌وانه‌ی دووای رووداوه‌کان ده‌که‌ون له‌و بروایه‌دان که وا پارتی دیمۆکراتی کوردستان په‌ێوه‌ندیه‌کی توندوتۆڵی له‌گه‌ڵ داعش و له‌گه‌ڵ ئه‌م بزوتنه‌وه عه‌ره‌به شۆفینیست و تورکیزمه شۆفینیستیهدا هه‌بێت و یه‌کێیتی نیشتمانی کوردستانیش راسته‌و خۆ په‌ێوه‌ندی هه‌تاکۆ ئێستا له‌گه‌ڵ ئێران و له‌گه‌ڵ حکومه‌تی مالکی دا ماوه و له‌م نێوانه‌دا هه‌ر که‌سێک هه‌وڵ ئه‌دات که وا به‌شێک له که‌رکووک بێت به هه‌ی خۆێ، ئه‌گه‌ر یه‌کێتی نیشتمانی هه‌ڵوێستێکی له‌و بابه‌ته‌ی هه‌بێت واته دژی رفراندوم بێ، دژ راپرسی گشتی بێت سه‌باره‌ت به‌وه‌یه که وا یه‌کێیتی له‌وه ده‌ترسێ که وا به یارمه‌تی داعش و به یارمه‌تی پارتی و به یارمه‌تی تورکیا کارێک بکه‌ن که له کاتی رای گشتی دا که‌رکووک بدۆرێ و له ده‌ست کورد ده‌ربچێ. کاک ئارام ده‌ڵێت ئه‌مه کارێکی زۆر مه‌ترسیناکه، کارێکه که وا کار ده‌کاته سه‌ر هه‌موو بزوتنه‌وه‌ی نه‌ته‌وایه‌تی کورد له کوردستانی عێراق و پارچه‌کانی تریشدا، ئه‌گه‌ر ئه‌م هه‌ڵوێسته له‌وه‌وه هاتبێت وه‌کو تاکتیکێکی سیاسی به کاری بێنن له‌وانه‌یه راست بێت، ئه‌گه‌ر وا نه‌بێت له‌و بروایه‌دا نییم که وا یه‌کێیتی ئه‌وه‌نده نا به کام بێ، ئه‌وه‌نده بێ ئه‌زمۆن بێت که وا دژی رفراندم بێت".
|
<urn:uuid:3ec4416a-175f-4d45-890a-20ce90d37377>
|
CC-MAIN-2017-26
|
https://www.dengiamerika.com/a/1951917.html
|
2017-06-28T00:30:45Z
|
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2017-26/segments/1498128321961.50/warc/CC-MAIN-20170627235941-20170628015941-00458.warc.gz
|
ckb
| 0.996716 |
Arab
| 13 |
{"ckb_Arab_score": 0.996716320514679}
|
Subsets and Splits
No community queries yet
The top public SQL queries from the community will appear here once available.