text
stringlengths 223
525k
| id
stringlengths 47
47
| dump
stringclasses 96
values | url
stringlengths 15
4.08k
| date
stringlengths 20
20
| file_path
stringlengths 110
155
| language
stringclasses 1
value | language_score
float64 0.71
1
| language_script
stringclasses 1
value | minhash_cluster_size
int64 1
4.87k
| top_langs
stringlengths 30
316
|
---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|
ڕاسانی کرماشان و ئیلام بۆ شوناسی نەتەوەییزایینی: ٠٧-١٢-٢٠١٦ - هەتاوی: ١٣٩٥/٠٩/١٧ - ١٨:١٦ تاران قه‌باره‌ی فۆنت:
سۆهراب کەریمی
وەرگێڕان: سابر فەتاحی
ناوچەکانی باشووری کوردستان له زاگرۆس بەشێک لەو ناوچانەی کوردستانن که تایبەتمەندی تایبەت به خۆیان هەیه، ئەگەر چی ژێربناغهی کولتوری و زمانیی ئەم ناوچانه بەشێک له کوردستانه و له ڕوی کولتوریش وەک بەشێکی گرینگ له کوردستان به ئەژمار دێت، بەڵام له سەرەتای گەشەی ناسیۆنالیزمی کوردی و بۆ پتەو کردنی ئەم دیسکۆرسه ڕۆلێکی ئەوتوی نەگێراوه. ئەوەش بۆ دۆخی تایبەت له ڕوی ژئۆپۆلتیک و هەروەها ئەو کۆسپانه دەگەڕێتەوه که دەوڵەتەکانی ئێران ناویانەتەوه. بەڵام بنپێکهاتەی کولتوریی کوردەکانی ئەم ناوچەیه به بەردەوامی و له ئێستاشدا پەیوەندی پتەو و به‌هێزی لەگەڵ ناوچەکانی دیکەی کوردستان هەیه و له ڕەوتی کێبڕکێکانی ناوچەیی ئێرانی شیعه مەزهەب و دەوڵەتەکانی سوننه مەزهەبی ناوچه ئەم پرسیاره له مێشک‌دا سەرهەڵدەدات که: کوردەکانی ئەم ناوچانه که بەشی هەره زۆریان "جعفری" و کوردەکانی بەشەکانی دیکه که زۆرینه‌یان مەزهەبی "شافعی"ن، چ ڕێگایەکیان له‌پێشه؟ ئایا کێبڕکێکانی ناوچەی ئێران و دەوڵەتانی عەرەبی ڕۆڵی له سەر پێوەست بوونیان به شۆڕشی میللی-دێموکراتیک دەبێت؟ ئایا مەترسی لەسەر بناغەی شۆڕشی میللی کورد دەبێت یان ئەوەی که ئەو هاوگەراییەی که بزووتنەوەی کورد له درێژەی مێژووی خوی‌دا پێکیهێناوه دەیخاته مەترسیەوه، یان شوناسی نەتەوەیی کورد ئەوەنده به‌هێزه که ڕێگای خۆی له کێبڕکێکانی شیعه و سوننە جیا دەکاتەوه؟
ئەگەر چاوێک به سەر گۆڕانکارییە مێژووییەکاندا بخشێنین، دەردەکەوێت که پەیوەندیی جوغرافیایی - کولتوری و دراوسێیەتی شارستانیەت به‌جۆرێک گۆڕانی به سەر کولتور و ئائین و تەنانەت زمان و ڕەگەزیشدا هێناوه که ئەمڕۆکه دەرکەوتەکانی دیار و کاریگەره، که هەڵبەت ئەم وەرچەرخانه سەرەڕای چوارچێوەی خوێندنەوەی زانستی بۆ ناسینی هەنووکه، شتێکی سروشتی و بەشێک له پێشهاتەکانی کۆمەڵگای مرۆڤایەتیه و بەها دانان بەوانه یان بەرەنگار بوونەوەیان به شێوەیەکی توند و گرژ، تەنیا دەبێته هۆی نالەبار بوونی هەڵسوکەوتەکانی نێو کۆمەڵگا. چوونکه بکەرانی ئەم گۆڕانکارییانه ئەوڕۆکه له نێو ئێمه‌دا نەماون و پێکهاتە کۆمەڵایەتییە بەرهەم هاتووەکان لەم وەرچەرخانه تووشی گوناه یان جێگای دەستخۆشی و خەڵات کردن نیه و له ئەنجامدا بتهەوێت یان نەتهەێت ئەمڕۆکه تەواوی ڕاستیەکانی ئێستای وەک کۆمەڵگای ئەمڕۆیی پەسەند کردووه. تەنانەت بەها جیهانیەکان، پرەنسیبه دێموکراتیەکان و مافی مرۆڤیش لەسەر جیاوازییه مرۆڤییەکان وەک یەکێک له تایبەتمەندییەکانی کۆمەڵگای مرۆڤایەتی جەخت دەکەنەوه و شۆڕشی میللی-دێموکراتیکی کوردیش به هۆکاری پەیوەند بوون به نۆرمه دێموکراتیکەکان هیچکات ئەم جیاوازییانه وەک هەڕەشەیەک بۆ سەر خۆی نەزانیوه و بگره ئەم جیاوازییه وەک دەوڵەمەندی له کولتوری خۆی دەزانێت و پێشوازی لێکردون. ئەگەرچی قۆناغی پێگەیشتنی گوتاری میللی-دێموکراتیکی کوردەکان له خۆرهەڵات له ناوچەی موکریان قوناغی خۆناسینی تێپەر کردووه، بەڵام هەر له سەرەتاوه له کاتی کۆماری کوردستان ڕێبەرانی کورد زۆر به وردی خوێندنەوەیان بۆ ناوچەکانی کوردستان کردووه و نەخشەی کوردستانیان بەرهەم هێناوه، که واته ئەوه نیشان ئەدات که ئەو ڕێبەرانه دەرگای گوتاری نەتەوەیی دێموکراتیکی کوردستانیان بۆ هەموو کوردەکان کراوه هێشتووه. له شۆڕشی ٥٧دا زۆر به خێرایی تەواوی ناوچه کوردستانیەکان بەشدارییان لەم شۆڕشەدا کرد، تەنانەت چەند ساڵێکیش هەلی چالاکیی ئاشتیخوازانه بۆ ئەم شۆڕشه بوو تا ڕەنگدانەوەی کرماشان و ئیلام‌یش وەکوو بەشەکانی دیکەی کوردستان زۆرتر بێت. بزووتنەوەی میللی - دێموکراتیکی کورد توانی به سانایی درز بکات نێو ناوچەکانی یارسان، گۆران و زۆرێک له کورده جەعفەرییەکانیش پەیوەست به هێزی پێشمەرگه بوون بەڵام هەروەک باسمان کرد به هۆکاری نەبوونی دەرەتانی زیاتر و دەسپێکی شەڕی ئێران و عێراق، حیزبەکان هەل و دەرفەتی چالاکی لەو ناواچانەیان له‌دەست دا، بەڵام نفوز بەم ناوچانه هەر له ئستراتژی حیزبەکاندا مایەوە و دواتریش به هاوئاهەنگیی چینی خوێندەوار له سەرانسەری کوردستان بۆ پڕ کردنەوەی ئەم بۆشاییه دەستی پێکردەوه و تا ئێستاش درێژەی هەیه.
له ڕاستیدا ناسیۆنالیزمی کوردی هەر له سەرەتاوه شوناسی کوردی وەک ناوەند بۆ کارەکانی خۆی داناوه و له سەرتاسەری کوردستانی گەورەش بزووتنەوەی کوردەکان بناغەی هەوڵه سیاسی و بەرگرییەکانی خۆی لەسەر شوناسی کوردی داڕشتووه. ئەگەر له خۆرهەڵات به هۆکاری جیاوازی ئایینی بەشێک له خەلک لەگەڵ حکومەتی ئێران کەوتن، هێندێک له نووسەرە فارسەکان ویستیان لەو شته له ڕاستای کەمڕەنگ کردنەوەی خەباتی میللی - دێموکراتیکی کوردەکان و پێناسه کردنی ئەو خەباته له چوارچێوەی کوردە "شافێعی"یەکانی کەڵک وەرگرن. بەڵام دەبێ بگوترێ، هەمان گوتاری ناسیۆنالیزم به میتافۆر و خاڵی هاوبەش له باشووری کوردستان – کوردستانی عراق- له نێوان کوردەکانی شافێعی مەزهەب دژی دەسەڵاتی سوننه مەزهەبی بەعس درێژ ماوەترین خەباتی کوردەکانی به ناوی خۆی تۆمار کردووه، یان خەباتی کوردەکانی باکووری کوردستان که بەشی زۆریان ئایینی شافێعیان هەیه، دژ به تورکه سوننه مەزهەبەکان له ئارادایه. نموونەیەکی بەرچاوی دیکه له ئێران، تورکەکانی ئازەربایجانی شیعه مەزهەب دژ به حکوومەتی تارانه که ڕۆژ له دوای ڕۆژ به‌هێزتر دەبێت. کەواته دەتوانرێ بگوترێ سەرەڕای تایبەتمەندیی نائایینی بوونی بزووتنەوەی میللی - دێموکراتیکی کورد، به هۆی بەرز بوونی ئاستی ناسیاریی خەڵک له مۆدێرنیته و کەمڕەنگ بوونەوەی شوناسی مەزهەبی، چاوەڕوان دەکرێ کورده شێعەکان ڕۆڵێکی بەرچاوتر له نێو بزووتنەوەی کورددا بگێڕن. ئەگەرچی له خەباتی کوردەکاندا له دوای شۆڕشی ٥٧ ڕۆڵی کوردەکانی باشووری کوردستان کەمتر له ناوچەکانی دیکەی کوردستان بوو، بەڵام ئەمرۆکه شایەتی ڕۆڵی بەرچاوی ئەم بەشه له کوردستان له خەباتی میللی - دێموکراتیکی کوردین، ئەمڕۆکه شاهێدی ئەوەین که کوردەکانی ئەم ناوچه ڕۆژ له دوای ڕۆژ زیاتر پەیوەست به ڕیزی پێشمەرگه دەبن.
هەڵبەت دەبێ بوترێ که بەشداریی کوردەکانی ئەم پارێزگایانه له هونەر، موزیک و ئەدەبیاتی کوردی‌دا زۆر زووتر له چالاکیی سیاسی دەستی پێکردووه و ئەمڕۆکە هاوهەنگاو لەگەڵ ناوچەکانی دیکەی کوردستان، لەم بوارانەدا سەرقاڵی چالاکین که ئەوەش بۆخۆی وەک یەکێک له تایبەتمەندییە هەره بەرزەکانی گوتاری نەتەوەیی کورده که سەرەتا له ئەدەبیات و هونەردا خۆی بنوێنیت و دواتر دێته نێو سیاسەت و خەبات.
بۆیە ناسیۆنالیزمی کورد بەرەو هەرمان و بزاڤی پێکهێنەر مەیلی هەیه و به ڕاگرتنی تایبەتمەندییەکانی خۆی له کەوتن له نێو فاشیزمدا خۆی پاراستووه، که واته توانای هاوئاهەنگی کردنی تەواوی کوردەکان به هەموو جیاوازیی ئایینی و زاراوەیی هەیه.
به قبوڵ کردنی بیرۆکەی توێتوێ (نظریەی لایەای) بوونی شوناسەکان دەتوانێ بوترێ "توێ"ی شوناسی نەتەوەیی کوردەکان ئەوەنده به‌هێز بووه که کاتێک "توێ"ی ئایینی کەوتووەته دژایەتی لەگەڵ "توێ"ی نەتەوەی، شوناسی نەتەوەیی زۆر به سانایی "توێ"ی ئائیینی وەلا ناوه و تەنانەت بەرانبەری خەباتی کردووه. له خۆرهەڵاتی کوردستان شوناسی نەتەوەیی کوردەکان وەک گەورەترین کۆسپ بۆ سەرهەڵدانی ڕەوته ئایینیەکان بهئەژمار دێت. ڕەوته ئایینییه‌کانی کوردستان له خوارەوەی دوایین ڕیزبەندی ڕەوتەکانی دیکە له کوردستاندا جێیان گرتووه، تەنانەت ڕەوته سوننەتیەکانی تەریقەت و تەسەوف له کوردستاندا که کەمترین شوناسی ئایینی له جۆری شیعه و سوینه بۆخۆیان قائلن، به کەمی سەرنج ڕاکێشن. له ڕاستیدا ڕەوته نەتەوەگرا و چەپەکانی کوردن که به نۆره له ڕیزی سەرەکیی ڕەوتەکانی کوردی جێ دەگرن و به سانایی دەتوانن چالاکییه بناژۆخوازەکان وەلا بنێن و ئەوەش بۆ بەشی زۆری چالاکانی کورد و خەڵکی کرماشان و ئیلام جێگای قبوڵ کردنه. ئەوان زۆر به باشی دەزانن کوردەکانی سوننه مەزهەب لەو دیوی سنوورەکان وەک به‌هێزترین دژبەر، دژی ئسلامییە بناژۆخوازەکان له عێراق و سوریه‌دان و ئەوەش نیشان دەدات که "توێ"ی شوناسی نەتەوە خوازی کورد ڕێگایەکی جیاواز له کێبڕکێی نێوان دەوڵەتە شیعه و سوننهکانە. ئەوه له حاڵێکدایه ڕەوته سیاسییەکانی کوردستانی ئێران له ڕووی سێکۆلار بوونیانەوە چەند قات بەرزتر له ڕەوته سیاسییەکانی دیکەی کوردستان لەو دیوی سنوورن. کوردەکان له بەشەکانی دیکەی ئێران له مەجلسی شەشەمدا فراکسیونی نوێنەرانی کوردیان پیکهێناوه، چالاکانی خوێندکاریی کورد، کرێکارانی کورد و تەنانەت سەربازه کوردەکان له پادگانەکانی هێزه چەکدارەکانی ئێران، هەموو کات له تەنیشت یەکتر لە سەر بنەمای شوناسی کوردی خۆیان پێناسه دەکەن. هەروەک ڕەوتی ڕووداوەکان نیشانی داوه ئاڵۆزییه ئایینیەکانی دەوڵەتانی ناوچه له ئاکامدا ناتوانێت هیچ ڕۆڵێکی نەرینی لەسەر ڕەوتی گەشە سەندنی ناسیۆنالیسمی کوردی له ناوچەکانی کرماشان و ئیلام هەبێ و ئەوەی پتەویی و خێرایی ئەم پرۆسەیەی له خۆی گرتووە، چالاکیی زۆرتری چالاکانی ئەم ناوچەیه له پرۆسەی کوردایەتیدایه و هەروەها هەوڵی حیزبەکان و ڕەوته سیاسییەکان له ڕاستای بەشداریی زیاتری ئەم چالاکانه له ڕێکخستنی خۆیاندایه که ئەوه خۆی باسێکی جیاوازه، بەڵام ئەوەی که دەبێت چالاکانی کورد و ئەندامانی حیزبه سیاسییەکانی کوردستان بزانن ئەوەیه که؛ له ئەساسدا جیاوازیی ئایینی و ناوچەیی ناتوانێت له ڕەوەندی پەتەوی بزووتنەوەی میللی - دێموکراتیکی کوردی‌دا ببێته کوسپ، بەڵام نابێت له یارییه سیاسییەکان و له ڕاستای گەیشتن به دەسەڵاتی زیاتر لەم جیاوازیانه وەل پۆئەن دژ به بەرانبەرەکەی کەڵک وەربگیردرێت. دەتوانین بلێین که ئەو "توێ"ی سوبژکتیوەی کوردییه که دەتوانێ به کردەوی دروست ئەم پرسانه زەق بکاتەوه.
له ئاکامدا بەوە دەگەین که کوردەکان جیاوازییه جۆراوجۆرەکانی خۆیان قبوڵ کردووه و ئەوەش وەک دەوڵەمەندی و گەورەیی نەتەوەیی خۆیان دەزانن.
ناسیۆنالیزمی کورد لەسەرەتای پێگەیشتنی خۆی هەموو دەرگاکانی بۆ هەموو کوردێک به کراوەیی هێشتووەتەوە. ناسیۆنالیزمی کوردی ڕۆحێکی هەرمان خوازانەی هەیه، بۆیه سەرەتای چالاکییەکانی خۆی به ئەدەبیات و هونەرەوه دەست پێکردووه و بناغەکەیشی لەسەر بەها دێموکراتیکەکان و مافه‌کانی مرۆڤ داڕشتووه و نەرمی نواندنی پێویست بۆ قبوڵ کردنی هەموو کوردێک و تەنانەت نەتەوەکانی دیکه هەیه.توێی شوناسی نەتەوەیی کورد بەسەر شوناسی ئایینیاندا زاڵه و ئەوەیش شوناسی نەتەویی کوردەکانه کە سەرەڕای بێبەشکردنی کوردستان، پێشی به پەره سەندنی بناژۆخوازیی مەزهەبی گرتووه و کێبڕکێیەکانی نێوان دەوڵەتانی شیعه و سوننەی ناوچه، توانای به لاڕێدا بردنی خەباتی میللیی کوردەکانی نیه و کوردەکان له ڕاستیدا نه تەنیا لەم موناقشه ئایینیانه دوور دەمێنن، بەڵکوو له دەرفەته پێش هاتووەکان لەم بارودۆخه له ڕاستای ئامانجەکانی خۆیان کەڵک وەردەگرن و له ئاکامدا ڕاسانی نەتەوەیی کورد هەتا دوورترین ناوچەکانی کوردستان به خێراییەکی زۆرەوه دەچێته پێشەوه.
ناوەڕۆکی ئەم بابەتە را و تێبینیی نووسەرە و ماڵپەڕی کوردستان میدیا لێی بەرپرسیار نییە.
|
<urn:uuid:e008ce88-5557-447b-b46b-b81605c1ff47>
|
CC-MAIN-2017-30
|
http://www.kurdistanmedia.com/sorani/dreje/26661
|
2017-07-22T14:33:58Z
|
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2017-30/segments/1500549424079.84/warc/CC-MAIN-20170722142728-20170722162728-00450.warc.gz
|
ckb
| 0.872548 |
Arab
| 10 |
{"ckb_Arab_score": 0.8725482821464539, "sdh_Arab_score": 0.1017976626753807, "hac_Arab_score": 0.02535579539835453}
|
ووڵاته یه كگرتوه كانی ئه مریكا ده ڵێ: به رده وام ده بێت له كاركردن له سه ر پرۆسه ی ئاشتی نه خشه ی رێگا سه رباری بوونی هه فته یه كی پڕ له توند و تیژی.
وه زیری ده ره وه ی ئه مریكا كۆڵن پاوڵ لڕۆژی سێ شه ممه دا، په یوه ندی ته له فۆنی له گه ڵ هه ردوو سه رۆك وه زیرانی فه له ستینی و ئیسرائیل دا به جێ هێنا.
دوابه دوای ئه و په یوه ندی یانه ش، له ماوه ی چاوپێكه وتنێك دا له گه ڵ ئاژانسی هه واڵی ئه سۆشیێتێدا پرێس دا به رێز پاوڵ بانگه شه ی ئیسرائیلی كرد، كه وا ئه م ده رفه ته و هه له بۆ هێنانه كایه وه ی ئاستی له ده ست خۆیان نه ده ن و بانگه شه ی فه له ستینیه كانیش كرد كارێن زیاتر بكه ن بۆ دامركاندنه وه ی ئه و توند و تیژی یانه.
وه زیری ده ره وه ی ئیسرائیلی سلڤان شالۆم به شداری پرۆسه ی ئاشتی ناكات هه تا توند و تیژی یه كان دژی دانیشتوانه ئیسرائیلی یه كان ڕانه گیرێت.
به ڕێز شالۆم گوتی: " پرۆسه ی ئاشتی نابێت له كاتێكدا كه هێڕشه كان به رده وامه و ده بێت فلستین یه كان له وه تێ بگه ن و ده ست به جێ كار بكه ن بۆ روونه دانیان. هه تا كو ئه وان ئه و هێرشانه ده وه ستێنن، حكومه تی ئیسرائیل به رده وام ده بێت له هێناكایه وه ی ئاسایش و سه لامه تی بۆ دانیشتوانی ووڵاتی ئیسرائیل."
دوابه دوای كۆبوونه وه یه كیش له گه ڵ باڵیۆزی ئه مریكا دان كارتزه ر به رێز شالۆم بۆ په یامنێران قسه ی كردووه هه ڵوێستی ئیسرائیل دوو پات كردووه و گوتی ئیسرائیل مافی خۆیه تی هێز به كار بهێنێت به پێ ی پێویست بۆ پارێز گاری كردنی ئیسرائیلی یه كان.
به ڕێز سالۆم گوتی: " مانای ئه وه یه ئێمه هه موو كارێك ده كه ین بۆ ڕوونه دانی ئه و هێڕشانه و ده مه وێت پێتان بڵێم، ئێستا ئێمه روو به رووی 50 هێڕش بووینه ته وه كه له لایه ن رێكخراوه تیرۆریستی یه كانه وه پیلانی بۆ دانراوه ئه مه ش شتێكه كه ده بێت به هه موو توانایه كمانه وه هه وڵی روونه دانی بۆ بده ین."
رادیۆی ئیسرائیلی راده گه یه نێ كه وا سه رۆك وه زیرانی فلستینی مه حمود عه باس به سه رۆك بوش گوتوه: حكومه ته كه ی به رده وام له دانووساندندا له گه ڵ چه كداره فلستینی یه كان دا تاوه كو بگه نه ئاگر به ستێك و پرۆسه ی ئاشتی جێ به جێ بكرێت، ئه وه بوو له ڕۆژی پێنج شه ممه دا به رێز عه باس و به رێز بوش پێكه وه گفتوگۆیان كرد.
له لایه كی تریشه وه، شانده یه كی ئه مریكی تایبه تیشی به ره و ڕۆژهه ڵاتی ناوه ڕاست به رێوه ده چێت به سه رۆكایه تی به رێز جۆن ولف له ڕۆژی شه ممه دا له هه وڵدانێك دا بۆ زیاتر ئالۆز نه بوونی بارودۆخه كه.
وه زیری ده ره وه پاوڵ یش پلانی داناوه له كۆتای ئه م مانگه دا له ئوردون له گه ڵ كاربه ده ستانی ره سمی پێك هێنه رانی نه خشه ی رێگای ئاشتی دا كۆبێته وه كه ئه وانیش روسیا و یه كێتی ئه و‌روپا و نه ته وه یه كگرتوه كانه.
ئه و پلانی ئاشتی یه ش بانگه واز ده كات بۆ كۆتایی هێنانی توندوتیژی 33 مانگ و دامه زراندی ووڵاتێكی فه له ستینی له ساڵی 2005 دا و چه ند پێوانه یه تی تریش بۆ نه هێشتنی یه ك لاكردنه وه ی ناكۆكی دووروودرێژی ئیسرائیلی و فه له ستینیه كان.
|
<urn:uuid:eb83f16b-c401-465a-ba47-512ab832735d>
|
CC-MAIN-2017-30
|
https://www.dengiamerika.com/a/a-58-a-2003-06-13-1-1-89150532/941048.html
|
2017-07-21T08:50:45Z
|
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2017-30/segments/1500549423764.11/warc/CC-MAIN-20170721082219-20170721102219-00431.warc.gz
|
ckb
| 0.913557 |
Arab
| 9 |
{"ckb_Arab_score": 0.9135565161705017, "sdh_Arab_score": 0.08212058246135712}
|
لەم هەفتەیەدا ڕێوڕەسمی هونەری لە شاری نۆرم بێرگی ئەڵمانیا لە ژێر ناونیشانی " بەیەکەوە بە فرەچەشنی" بەڕێوە دەچێت کە چەندین هونەرمەندی کورد و ئەڵمانی بە میوزیک، شانۆ و فۆتۆگراف بەشداری لەم بۆنەیەدا دەکەن.
هونەرمەندی کورد ڕەوەند جەواد بە پێشانگایەکی فۆتۆگرافی بەشداری لەم بۆنەیەدا کرد، وەک خۆی دەڵێت وێنەکانی زیاتر گوزارشت کولتور‌و سروشتی کوردستان دەکەن وە هەوەرها کارەساتی ئێزیدییەکانیشی تێدایە.
بەڕێز جەواد نزیکەی ساڵێکە وەک پەنابەرێک ڕووی لە ئەڵمانیا کردووە و دەڵێت لە ماوەی ئەو ساڵەدا سێ پێشانگای فۆتۆگرافی ئەنجام داوە، لەم وتووێژەیدا لەگەڵ بەشی کوردی دەنگی ئەمەریکا باس لە دەرفەتەکان دەکات کە وەک پەنابەرێک لە ئەڵمانیا بۆی ڕەخساوە.
دەقی وتووێژەکەی هێرۆ زەنگەنە لەگەڵ ڕەوەند جەواد
|
<urn:uuid:abe55d40-a126-43b2-9faf-7f69aa42cd13>
|
CC-MAIN-2017-30
|
https://www.dengiamerika.com/a/3542369.html
|
2017-07-23T04:44:56Z
|
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2017-30/segments/1500549424247.30/warc/CC-MAIN-20170723042657-20170723062657-00591.warc.gz
|
ckb
| 0.852137 |
Arab
| 13 |
{"ckb_Arab_score": 0.8521367311477661, "hac_Arab_score": 0.12008674442768097, "sdh_Arab_score": 0.02777254581451416}
|
حکومه‌تی سوریا ده‌ڵێت ئه‌و ده‌سـتی به کشانه‌وه‌یه‌کی هێدی هێدی له شـارۆچکه‌ی ده‌رعای نائارام کردووه، واته له‌و شوێنه‌ی زنجیره‌یه‌ک شه‌ڕ و پـێـکدادانی کوشنده تیایدا به‌رپابوو له نێوان هێزه‌کانی ئاسایشی سوری و له نێوان خۆپـیشـانده‌رانی ناڕه‌زا دژ به حکومه‌ته‌که‌ی به‌شـار ئه‌لئه‌سه‌د.
له‌و باره‌یه‌وه ئاژانسی هه‌واڵه‌کانی حکومه‌تی سوریای ناسراو به سانا ئه‌مڕۆ له زاری به‌رپـرسێـکی له‌شـکری وڵات ده‌گێڕێته‌وه که ده‌ڵێت سوپا سوری ئه‌رکی خۆی بۆ ده‌سـتگیرکردنی ئه‌وانه‌ی به که‌سـانی تیرۆریست ناویان ده‌بات ته‌واوکردووه و به ئه‌نجامی گه‌یاندووه.
ئه‌رکی سه‌ربازی سوری له ناوچه‌ی باشوری وڵات بۆ گێڕانه‌وه‌ی ئۆقره و ئارامی بووه.
له لایه‌کی تره‌وه دوێنێ ڕۆژنامه‌ی وه‌تنی چاپـی خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست له زاری به‌شار ئه‌لئه‌سه‌دی سه‌رۆکی سوری گێڕایه‌وه که گوتبوی سه‌رکوتکردنه‌کان له لایه‌ن له‌شـکری سوریاوه به خێرایی به‌م زووانه کۆتایی دێت.
ئه‌وه‌ی شـایانی گوتنه له‌و ده‌مه‌وه‌ی خۆپـیشـاندانی دژ به حکومه‌تی سوریا ده‌سـتیپـێکردووه، تانک و زرێپــۆشهکانی له‌شـکری سوری له نێو شـارۆچکه‌ی ده‌رعادا بوون و هه‌تا ئه‌م سـاتهش خۆپـیشـانده‌رانی ده‌رعا داوای چاکسـازیـیان ده‌کرد داواکاریـیه‌کانیان گۆڕدرا بۆ ده‌سـت له‌کارکێشـانه‌وه‌ی به‌شـار ئه‌لئه‌سه‌د.
هه‌ر سه‌باره‌ت به ڕووداوه‌کانی سوریا هێله‌ری کلنتنی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا ده‌ڵێت زلهێزانی جیهان ده‌بێت بۆ سوریای ده‌ربخه‌ن به گوته‌ی خۆی سه‌رکوتکردنی دڕندانه‌ی هاوڵاتیانی سیڤیل ده‌رئه‌نجامی خراپی ده‌بێت. هه‌روه‌ها خانم کلنتن گوتیشی له میانه‌ی سه‌ردانه‌که‌ی بۆ ڕۆم وتووێژی له‌گه‌ڵ فرانکۆ فراتینی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئیتاڵیا کرد په‌یوه‌ست به شیانی سه‌پاندنی سـزا به‌سه‌ر سوریادا.
|
<urn:uuid:ee33c063-96d8-4ecf-b31d-396a1486893c>
|
CC-MAIN-2017-30
|
https://www.dengiamerika.com/a/syria-5may11-121333749/969205.html
|
2017-07-25T12:49:13Z
|
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2017-30/segments/1500549425193.20/warc/CC-MAIN-20170725122451-20170725142451-00000.warc.gz
|
ckb
| 0.99849 |
Arab
| 8 |
{"ckb_Arab_score": 0.9984896779060364}
|
ڕێبه‌رانی ئاینی عه‌ره‌به موسوڵمانه‌كان فه‌توایه‌كیان ده‌ركردووه و تیایدا داوا له
عێراقیه‌كان ده‌كه‌ن ڕۆژی پێنج شه‌ممه به‌شداری هه‌ڵبژاردنه په‌رله‌مانتارییه‌كان بكه‌ن.
ئه‌م فه‌توایه ڕۆژی سێشه‌ممه له لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی وه‌قفی سونیه‌وه ڕاگه‌یه‌ندراوه كه پشتگیری سه‌ده‌ها مه‌لای ئاینی هه‌یه. ئه‌مه‌ش ئومێد به به‌شداری عه‌ره‌به سونه‌كان زیاترێك له هه‌ڵبژاردنه‌كانی مانگی یه‌كی ڕابردوو به‌رز ده‌كاته‌وه. زۆربه‌ی عه‌ره‌به سونه‌كان به‌شداری ده‌نگدانه‌كانی مانگی یه‌كی ڕابردوویان نه‌كرد و ئه‌وه‌ش بووه هۆی دیاریكردنی ژماره‌یه‌كی كه‌می نوێنه‌رانیان له ئه‌نجومه‌نی قۆناغی گواستنه‌وه.
له لایه‌كی تر، هانده‌رانی عێراقی ڕۆژی سێشه‌ممه به‌ره‌و بنكه‌كانی ده‌نگدان له پانزده ووڵاتی جودا به‌ڕێكه‌وتن و به‌شداری هه‌ڵبژاردن ده‌كه‌ن.
هاوكات، كۆمه‌ڵێك چه‌كدار له شاری رومادی خۆرئاوای عێراق سیاسه‌تمه‌دارێكی ناوداری عه‌ره‌بی سونه‌یان كوشتووه. پۆلیسی عێراقی ده‌ڵێت مه‌زهه‌ر ئه‌لدوله‌یمی سه‌ر به پارتی پێشڕه‌وی ئازادی عێراق له كاتێكدا كه سه‌رقاڵی هه‌ڵمه‌ته ههڵبژاردنیهكان بووه، ته‌قه‌ی لێكراوه و كوژراوه.
|
<urn:uuid:78accaff-edd5-46bf-b488-7c52496d07fe>
|
CC-MAIN-2017-30
|
https://www.dengiamerika.com/a/a-58-2005-12-13-voa1-89170952/943826.html
|
2017-07-26T10:50:53Z
|
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2017-30/segments/1500549426133.16/warc/CC-MAIN-20170726102230-20170726122230-00080.warc.gz
|
ckb
| 0.982106 |
Arab
| 8 |
{"ckb_Arab_score": 0.98210608959198, "sdh_Arab_score": 0.01629309356212616}
|
فڕانسوا ئۆلاندی سەرۆکی فەڕەنسا مەدالیای شەرەفمەندی فەڕەنسی کە باڵاترین مەدالیای وڵاتە بەخشیە سێ هاوڵاتی ئەمەریکایی و بەریتانیـیەک، ئەوانەی توانیان ڕۆژی هەینی ڕابردوو لە نێو شەمەندەفەرێکی ڕەوتی خێرادا بە سەر چەکدارێکدا زاڵبوون و توانیان قۆڵبەستی بکەن.
ڕۆژی دووشەممە لە ڕێوڕەسمی رێزلێنانەکەدا لە پاریسی پایتەخت سەرۆک ئۆلاند مەدالیای شەرەفمەندی لەسەر سنگی ئەو چوار کەسە بەست و گوتی ئازایەتی و جوامێری ئەم کەسانە بە ڕووی تێرۆردا لە هەفتەی رابردوودا پەیامی دلێری و تەبای و هیوای بەخشی.
لە درێژەی وتەکەیدا فڕانسوا ئۆلاند ئاماژەی بەوەکرد تێرۆرستەکە هەوڵی ئەنجامدانی کارێکی تێرۆکاری گەورەی داوە و چەک و تەقەمەنیـیەکی زۆری پێ‌بوو، بەڵام ئێوەی قارەمان ژیانی خۆتان خستە مەترسیەوە بۆ ئەوەی ڕێگە لەو تێرۆرستە بگرن و کارەکەی بە ئەنجام نەگەیەنێت و لەو کارە جوامێرەتاندا سەرکەوتوو بوون.
هاوکات سەرۆکی فەڕەنسا ڕێزیشی لە هاوڵاتیەکی فەڕەنسی گرت، ئەوەی یەکەم کەس بوو کە د‌رکی بەو چەکدارە تێرۆریستە کردبوو .
|
<urn:uuid:2eb82695-9d4d-4173-b266-4e90e0ecc017>
|
CC-MAIN-2017-30
|
https://www.dengiamerika.com/a/french/2929912.html
|
2017-07-28T06:53:41Z
|
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2017-30/segments/1500549448095.6/warc/CC-MAIN-20170728062501-20170728082501-00518.warc.gz
|
ckb
| 0.915472 |
Arab
| 12 |
{"ckb_Arab_score": 0.9154720306396484, "hac_Arab_score": 0.06060955300927162, "sdh_Arab_score": 0.023916760459542274}
|
کاربه‌ده‌ستانی پاکستان ده‌ڵێن ته‌قینه‌وه‌ی بۆمب له زیاره‌تگه‌یه‌کی سۆفیان به‌لانی که‌م پێنج که‌سی کوشتووه و به‌که‌می 12 که‌سی تریشی بریندار کردووه له هه‌رێمێك له ڕۆژئاوای وڵات.
کاربه‌ده‌ستان ده‌ڵێن دوو پیاو بۆمبێکیان له مۆتۆرسکلیت بهستبۆه و له‌به‌ر ده‌رگای زیارهتگهیهکه له شاری پاکپتن له ستانی پۆنجاب به‌جێ یان هێشتبو.
به پێ کاربه‌ده‌ستان ته‌قینه‌وه‌که‌ی دوشه‌ممه( ئی کاتی به‌ری به‌یانی) زیانی گه‌یانده ژماره‌یه‌ك دوکان به‌ڵام خودی زیارهتگهیهکه زیانی پێ نه‌گه‌یشت.
شایه‌تێك به‌ئاژانسی ده‌نگ و باسی فه‌رانسه‌ی گوت بۆمبه‌که بهگۆڕێکی زۆر ته‌قیبۆوه.
که‌س تا ئێستا به‌رپرسیاره‌تی ته‌قینه‌وه‌که‌ی نه‌گرتۆته ئه‌ستۆ.
لهڕابۆردوش، پێره‌وانی تهسهۆهف زۆرجاران بوون به‌ئامانجی هێره‌شی خوێناوی له پاکستان.
کۆمه‌ڵانی ئیسلامی میلیتان ره‌تی هێندێک له دروشمه‌کانی سۆفیه‌کان ده‌ده‌نه‌وه و به نائیسلامی ناویان ده‌به‌ن.
|
<urn:uuid:46ebc8b9-9d15-4078-920d-c9c2a023ae12>
|
CC-MAIN-2017-30
|
https://www.dengiamerika.com/a/pakistan-blast-24oct10-105667773/962231.html
|
2017-07-20T22:47:30Z
|
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2017-30/segments/1500549423512.93/warc/CC-MAIN-20170720222017-20170721002017-00600.warc.gz
|
ckb
| 0.999518 |
Arab
| 10 |
{"ckb_Arab_score": 0.9995181560516357}
|
كاره‌به‌ده‌ستانی توركیا له‌سه‌ر مه‌سه‌له‌ی پارتی كرێـكارانی كوردسـتان به‌رده‌وامن له
هه‌ڕه‌شه و گوڕشهكانیان له دژی هه‌رێمی كوردستان.
له‌و باره‌یه‌وه هاوكارمان جانی دیلان گفتوگۆیه‌كی له‌گه‌ڵ دكتۆر ڕێبوار فه‌تاح، ڕۆژنامه‌نووس و سه‌رنووسه‌ری ماڵپه‌ڕی كوردش میدیا سـازكردووه.
دكتۆر ڕێبوار ده‌ڵێت توركیا ده‌یه‌وێت كێشه‌ی په‌كه‌كه وه‌كو به‌هانه‌یه‌ك بۆ له‌ناوبردنی په‌رله‌مان و حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌كاربهێنێت. ده‌شڵێت مه‌سه‌له‌ی په‌كه‌كه به‌م شێوه‌یه چاره‌سه‌ر ناكرێت، چونكه كێشه‌ی په‌كه‌كه كێشه‌ی نه‌ته‌وه‌یه‌كه، نه‌ته‌وه‌یه‌ك كه له هه‌موو مافێـك داماڵـراوه. وه ده‌ڵێت ئه‌گه‌ر توركیا به ڕاستی ده‌یه‌وێت كێشه‌ی په‌كه‌كه چاره‌سه بكات ده‌بێت ڕێـگه به دامه‌زراندنی پهرلهمانێـك بدات كه نوێنه‌ری ڕاسته‌قینه‌ی ناوچه كوردنشینه‌كانی توركیا بێت و پاشـان دامه‌زراندنی حكومه‌تێـكی هه‌رێمی هه‌ر وه‌كو ئه‌زموونی وڵاتانی ئه‌وروپایی.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی گفتوگۆكه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیه‌ی سه‌ره‌وه، ماوه‌كه‌ی 8 خوله‌كه.
|
<urn:uuid:a17d791e-80a5-4cbd-adb3-0f17aabcc6cc>
|
CC-MAIN-2017-30
|
https://www.dengiamerika.com/a/a-58-2007-10-31-voa7-89187492/946794.html
|
2017-07-25T14:45:09Z
|
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2017-30/segments/1500549425254.88/warc/CC-MAIN-20170725142515-20170725162515-00280.warc.gz
|
ckb
| 0.97783 |
Arab
| 8 |
{"ckb_Arab_score": 0.9778302311897278, "sdh_Arab_score": 0.01999521255493164}
|
گەلی بامبارا
||ئەم وتارە پێویستی بە بەستەرە بۆ وتارەکانی تر بۆ یارمەتیدانی ڕێکخستنی ئینسایکڵۆپیدیاکە. (نیسان ٢٠١٧)|
||ئەم وتارە لەوانەیە پێویستی بە خاوێن‌کردن ھەبێت تا بگات بە شێوازی ستانداردی نووسین.|
گەلی بەمبارا لە خۆرئاوای کیشوەری ئەفەریقیا دەژین، زۆرینەی ئەو ھۆزە لەوڵاتی مالی نیشەجێبوونە، ئەوانیش چەند رەگێکی سەرەکیین لە رەگەزی ماندی، و زۆرینەی رەگەزی ماندی پێک دەھێنن، گەلی بەمبارا دەستیانگرتووە بەسەر ژیانی سیاسی و ئابووری وڵاتی مالی.، گەلی بەمبارا زیاتر لە ناوچە گیاییەکانی دەوروبەری باماکۆی پایتەختی مالی دەژین کە دەکەوێتە سەرووی رووباری نەیجەر لە باشووری مالی، ژمارەی گەلی بەمبارا نزیکەی (٢٥٠٠٠٠٠) دوو ملیۆن و پێنج سەد ھەزار کەس دەبێت.
زۆرینەی ئەندامانی گەلی بەمبارا خەریکی کاری کشتوکالیین و گرنگترین بەرھەمیان بریتیە لە رووەکیێک پێی دەگوترێت (الدخن)، ھەروھا جگە لەم رووەکە شەندەری سپی و پاقلەش بەرھەم دەھێنن، خانووی گەلی بەمبارا بەشێوازێکی گەورە و فراوان دروست دەکرێت بەبەراورد بەدانیشتوانی دیکەی خۆرئاوای ئەفەریقیا.
تایبەتمەندییە گشتییەکان[دەستکاری]
گەلی بەمبارا بە شێوازێکی تایبەت قسەدەکەن کە پێی دەگوتریت زمانی (بەمباریە) یاخود (بامانا) کە یەکێکە لە شێوەزارەکانی زمانی ماندی، ئەم زمانەش زۆربەربڵاوە لە وڵاتی مالی، بەتایبەتی لە شوێنانەی کە گەشەی ئابووری بەخۆیەوەبینیوە، ھەروەھا زمانی بامباری پەیوەندییەکی پتەوی ھەیە لەگەڵ زمانی (بانتۆ) کە ئەم شێوە زارەش ناوچەکانی کەنارەکانی ئەفەریقیا و زۆلۆ دەگرێتەوە.. بەشێکی دیکەی گەلی بەمبارا خەریکی کاری راوکردنن و گرنگترین ئەو ئاژەڵانەی راوی دەکەن بریتیە لە نەعامە و بەرازی کێوی و مامز و مریشکی حەبەشی بۆ خواردنی گۆشتەکەی و سوود وەرگرتن لە پێستەکەی.. کۆمەڵگەی بەمباری لە گوندەکان پێک دەھات لە چەند خێزانێک کە زۆرینەیان لەگەڵ باپیرە گەورەیان دەژیان و لەشێوەی خێزانی گەورە گوزەرانیان تێدەپەراند. ھەندێک لە خێزانەکانی بەمبارا شەندەری و کەسافا و دخان و ھەندێک سەوزەوات لە باخچەی ماڵەکانیان دەچێنن. لەسەدەکانی ھەژدەی، گەلی بەمبارا دوو میرنشینی گەورەیان ھەبوو ئەوانیش (سیگۆ و کارتا) بوون.
|
<urn:uuid:6ba88385-c15c-4d04-a2f9-8cf1618b9450>
|
CC-MAIN-2017-30
|
https://ckb.wikipedia.org/wiki/%DA%AF%DB%95%D9%84%DB%8C_%D8%A8%D8%A7%D9%85%D8%A8%D8%A7%D8%B1%D8%A7
|
2017-07-23T18:42:25Z
|
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2017-30/segments/1500549424586.47/warc/CC-MAIN-20170723182550-20170723202550-00443.warc.gz
|
ckb
| 0.993439 |
Arab
| 25 |
{"ckb_Arab_score": 0.9934385418891907}
|
به‌رپرسانی ڕووسی ده‌ڵێن ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه له هه‌رێمی سیبیریا ده‌ڵه‌مه‌ند به نه‌وت به‌لای که‌م 31 که‌س له سه‌رنشینانی فرۆکه‌یه‌کی نه‌فه‌ر هه‌ڵگر گیانیان له ده‌ستدا کاتێک فرۆکه‌که به ماوه‌یه‌کی کورت دوای هه‌ستانی ئاگری تێبه‌ربوو.
به‌رپرسانی ته‌ندروستی به میدیای ده‌وڵه‌تی ڕووسیایان گوت توانراوه 13 که‌س به زیندویی له فرۆکه‌دا ده‌ربهێنن، به‌ڵام دواتر یه‌کێکیان بهڕهۆی سه‌ختی برینهکانیـیهوه گیانی له‌ده‌سـتداوه، هه‌روه‌ها ده‌شڵێن به‌لای که‌م 5 که‌سیان له بارودۆخێکی ته‌ندروستی خراپدان.
ئه‌وه‌ی جێی ئاماژه‌یه ئه‌م فڕۆکه نه‌فه‌ر هه‌ڵگره‌ی ئه‌مڕۆ دووچاری ئه‌و ڕووداوه بوو، له 39 سه‌رنشین و 4 که‌سی تاقمی فڕۆکه‌که پـێکهاتبوون.
فڕۆکه‌که له جۆری ATR -72 دوو مه‌کینه‌یی بوو و له دوری 35 کیلۆمه‌تر له خۆرئاوای شاری تیۆمین هه‌رێمی سیبیریا که‌وته خواره‌وه، له‌و ده‌مه‌ی به‌ره‌و شارۆچکه‌ی سێرگوت به‌ڕێـکه‌وتبوو.
هه‌تا ئێستا هۆکاری به‌ربوونه‌وه‌ی ئه‌م فڕۆکه‌یه نه‌زانراوه. وته‌بێژی وه‌زاره‌تی به‌رپرس له ڕه‌وشی ته‌نگه‌تاوی " ئایرینا ئهندریانۆڤا" گوتی دوابه‌دوای ڕووداوه‌که‌ی ئه‌مڕۆ زیندووماوانی کاره‌ساته‌که به هه‌لیکۆپته‌ر گه‌یه‌ندرانه نه‌خۆشخانه‌ی تیۆمین.
ئه‌وه‌ی شایه‌نی باسه، خزمه‌تگوزاری گه‌شتی ئاسمانی ڕووسی هێشتا هه‌ر دووچاری ڕووداوی له‌م جۆره ده‌بێته‌وه، ئه‌مه‌ش به‌هۆی کۆنی فرۆکهکانیهوهتی.
|
<urn:uuid:e05ae919-4fb1-4961-b10e-1462f3f6c2bd>
|
CC-MAIN-2017-30
|
https://www.dengiamerika.com/a/russia-crash-2apr12-145776885/1246793.html
|
2017-07-20T12:32:31Z
|
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2017-30/segments/1500549423183.57/warc/CC-MAIN-20170720121902-20170720141902-00200.warc.gz
|
ckb
| 0.999736 |
Arab
| 13 |
{"ckb_Arab_score": 0.9997358918190002}
|
كۆریای باكوور له كه‌ناری ڕۆژهه‌ڵاتی ووڵاتهكهیهوە مووشه‌كێكی زەمین دەریایی تاقی كردۆته‌وە . دەمڕاستی حكوومه‌تی كۆریای باشوور گووتویه‌تی: ئه‌م تاقیكردنهوەیهی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ی پیۆنگ یه‌نگ به ئه‌نجامی گه‌یاندووە، به‌شێك بووە له مه‌شق و ڕاهێنانی سه‌ربازی و به بایهخهوە باسی له تاقیكردنهوەكه نه‌كردووە. هه‌روەها گوتویه‌تی: له ماوەی ئه‌مساڵدا سێ تاقیكردنه‌وەی تری له‌و بابه‌ته‌یان ئه‌نجامداوە. ئه‌م هه‌وڵانه‌ی كۆریای باكوور به تایبه‌تی له بواری مووشه‌كی دوورهاوێژدا بۆ چه‌ند ساڵێكه مایه‌ی نیگه‌رانی ئه‌مریكا و ژاپۆنه.
|
<urn:uuid:8738c14c-001d-47ba-9f93-045bcabe43d3>
|
CC-MAIN-2017-30
|
https://www.dengiamerika.com/a/a-58-a-2003-10-20-1-1-89148122/940681.html
|
2017-07-21T10:50:44Z
|
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2017-30/segments/1500549423769.10/warc/CC-MAIN-20170721102310-20170721122310-00628.warc.gz
|
ckb
| 0.976972 |
Arab
| 10 |
{"ckb_Arab_score": 0.9769719243049622, "sdh_Arab_score": 0.021525666117668152}
|
ڕۆژی سێشه‌ممه شـاندێـكی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له شـاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی
كوردسـتان به‌شـداری له سـیمینارێـكی تایبه‌ت به پاراستنی مافه‌كانی مرۆڤ كرد. چاوه‌ڕوانیش ده‌كرێت هه‌ر ئه‌و شـانده ڕۆژی چوارشه‌ممه به‌شـداری بكه‌ن له ڕێوڕه‌سمی كردنه‌وه‌ی باره‌گای نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له شـاری هه‌ولێر.
عومه‌ر فه‌رهادی په‌یامنێری به‌شی كوردی ده‌نگی ئه‌مریكا له شـاری هه‌ولێره‌وه ڕاپـۆرتێـكی له‌و باره‌یه‌وه ناردووه، وه ده‌توانن گوێبیسـتی بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیه‌ی سه‌ره‌وه، ماوه‌كه‌ی 4 خوله‌كه.
|
<urn:uuid:4445c70e-d51b-4239-a58c-ed9061cf454c>
|
CC-MAIN-2017-30
|
https://www.dengiamerika.com/a/a-58-2007-11-27-voa7-89188152/946949.html
|
2017-07-23T10:43:10Z
|
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2017-30/segments/1500549424549.12/warc/CC-MAIN-20170723102716-20170723122716-00162.warc.gz
|
ckb
| 0.997839 |
Arab
| 12 |
{"ckb_Arab_score": 0.9978390336036682}
|
له فێرکاری دووه‌مدا کاتێک باسی دامه‌زراندنی جوومله‌م کرد له قۆناغی
کۆنفیگره‌یشن (Configuration) فرمانێکمان ده‌هاته پێش که ڕونکردنه‌وه‌ی پێویستم له‌سه‌ر داوه پێشتر به‌ڵام لێره‌دا ده‌مه‌وێت ئه‌و هه‌نگاوه به شێوازێکی وردتر ڕونبکهمهوهو له تایبه‌تمه‌ندیه‌که‌ی ئاگادارتان بکه‌مه‌وه . کاتێک له‌و قۆناغه‌دا که داوای ئیمێڵ و پاسۆردی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیمان لێ ده‌کات که خۆ ویستانه دای بنێین ، له به‌شی خواره‌وه‌یدا سه‌رنج بده دێڕێک له دووگمه‌یه‌کدا نووسراوه (Install Sample Data) من پێشتر وتم ئه‌گه‌ر کلیک بکه‌ین له‌م فرمانه ئه‌وا نمونه‌یه‌کی ئاماده‌کراو له جووملهمان بۆ داده‌مه‌زرێنێت ئه‌م نمونه‌یه بریتیه له چه‌ندین به‌ش و هاوپۆل وبابه‌ت و مینۆ که ده‌توانرێت دواتر به ئاسانی گۆڕانکاری تێدا بکه‌یت ، سه‌رنج له‌وێنه‌که بده من ئێستا کلیک له‌م فرمانه ده‌که‌م سه‌رنج له‌م وێنه بده
کاتێک کلیکم له‌سه‌ر کرد چه‌ند چرکه‌یه‌ک چاوهڕانبووم سه‌رنج بده به‌م جۆره سه‌رکه‌وتنی کاره‌که‌ی پێ ڕاگه‌یاندم بڕوانه وێنه‌که
ئه‌گه‌ر سه‌رنج له‌به‌شی چه‌پی ڕوکاره‌که بده‌ین که ئه‌م دووفرمانهی تێدایه ، تۆ کلیک بکه له‌سه‌ر (Next) بۆ ئه‌وه‌ی بچیته هه‌نگاوی دواتر ، کاره‌کانی تر ئاسانه‌و من پێشتر ڕونکردنه‌وه‌ی ته‌واوم کردوه له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته ، مه‌به‌ستم له کاره‌کانی تر سڕینه‌وه‌ی فۆڵده‌ری (installation) ه ودواتر کلیک کردنه له‌سه‌ر (Admin) بۆ ئه‌وه‌ی بچیته به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی .
تکایه بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ڵه نه‌که‌یت له‌سه‌ر ئه‌م فێرکاریه سه‌ردانی (دامه‌زراندنی جوومله له‌سه‌ر سیرڤه‌ری ناوخۆیی) بکه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی ئاشنابیت به فرمان جیاوازه‌کانی دامه‌زراندن .
به‌شێک له‌به‌کارهێنه‌ران کاتێک ده‌یانه‌وێت بچنه به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی کاتێک نمونه‌ی ئاماده‌کراویان چالاک کردبێت به‌م جۆره له کۆنترۆڵ پانێڵی به‌ڕێوبه‌رایه‌تی دا ئه‌م ئاگادارکردنه‌وه‌یان پێده‌گات ، ئه‌م ئاگادارکردنه‌وه‌یه هه‌ندێک جار به‌کارهێنه‌ر بێزار ده‌کات ئه‌گه‌ر چی هیچ گرفتێک له ماڵپه‌ڕه‌که‌دا جێ ناهێڵێت به‌ڵام بۆ ئه‌و که‌سانه‌ی کهسهرهتایانه له‌دامه‌زراندنی جووملهدا ئه‌م کێشه به شتێکی گران دێته به‌رچاویان ، بۆ نمونه من لێره‌دا ئهوکێشهم هه‌یه بۆیه ده‌بێت چاره‌سه‌ری بکه‌م (مه‌رج نیه هه‌موتان ئه‌و ئاگادارکردنه‌وه‌یه ببینن) ، ڕێگاکانی چاره‌سه‌رکردنی بێگومان جۆراوجۆره‌و هه‌رکه‌سێک به‌شێوازێک له چاره‌سه‌رکردنیدا شاره‌زایه من لێره‌دا باسی ئاسانترین ڕێگا ده‌که‌م که به یه‌کجاری ئه‌م کێشه نایه‌ته‌وه ڕێت ، سه‌ره‌تا سه‌رنج له وێنه‌که بده که به‌م شێوه ئاگادار ده‌کرێیته‌وه
ده‌بێت وه‌ک به‌ڕێوه‌به‌ر بچیته ژوره‌وه من لێره‌دا وه‌ک به‌ڕێوه‌به‌ر لهسکریپتهکهدام بۆیه له‌تابی (درێژکه‌ره‌وه‌کان) کلیک له هه‌ڵبژاردنی یه‌که‌م واته (دامه‌زراندن/سڕینه‌وه) ده‌که‌م
دواتر ئه‌م ڕوکارهمان بۆ ده‌کرێته‌وه به‌شی (یه‌که سه‌ربه‌خۆکان) چالاک بکه ، دواتر سه‌رنج له مۆدۆلهی (Mod_feed) بده که به لاکێشه سوره‌که نیشانم کردوه ، ئه‌و چوارگۆشه‌ی به‌رده‌می ده‌ست نیشان بکه ، واته با دیاریکراوبێت
دواتر سه‌رنج له‌به‌شی سه‌ره‌وه‌ی ڕوکاره‌که بده ئه‌م دوو فرمانه ده‌بینیت کلیک له‌سه‌ر سڕینه‌وه بکه
پاش که‌مێک به‌م جۆره سه‌رکه‌وتنی کاره‌که‌ت پێ ڕاده‌گه‌یه‌نێت سه‌رنج له وێنه‌که بده
ئێستا کاره‌که‌مان ته‌واو کلیک له‌سه‌ر ( پێشبینین ) یاخود (Preview) له به‌شی سه‌ره‌وه‌ی ڕوکاره‌که‌دا بکه ، بێگومان به‌م کلیک کردنه‌ش لاپه‌ڕه‌ی سه‌ره‌کی ماڵپه‌ڕه‌که‌مان بۆ ده‌کرێته‌وه به‌م جۆره‌یه که چه‌ندین به‌ش و بابه‌ت و مینۆی خۆکارانه بۆ دروست کردوین
ئه‌گه‌ر ڕوکارهکهش بگۆڕیت به‌هه‌ر ڕوکارێکی تریش هه‌ر بابه‌ته‌کان به شێوه‌ی خۆیان ده‌رده‌که‌ون و ده‌توانیت گۆڕانکاریان تێدا بکه‌یت ، ئه‌م کاره‌ش ته‌نها له پێناو پیشاندانی توانای جوومله‌و ده‌ست ڕاهاتنی به‌کارهێنه‌ره سه‌ره‌تاییه‌کانه
|
<urn:uuid:4ef712fc-d65b-4bd1-b262-8c2d79d3166c>
|
CC-MAIN-2017-30
|
http://ramin4.blogspot.com/2013/04/blog-post_4458.html
|
2017-07-23T02:46:44Z
|
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2017-30/segments/1500549424239.83/warc/CC-MAIN-20170723022719-20170723042719-00042.warc.gz
|
ckb
| 0.999194 |
Arab
| 6 |
{"ckb_Arab_score": 0.9991937279701233}
|
دادوەرێکی فێدرالی لە ولایەتی وسکانسنی باکوری ئەمەریکا ڕێگە دەگرێت لە جێبەجێکردنی فەرمانی نوێکراوەی سەرۆک ترامپ بۆ قەدەغەکردنی گەشتیاری بۆ ناو ئەمەریکا کە دەبێتە هۆی ڕێگری کردن لە دایکێکی سوریای و منداڵەکەی کە بێنە ناو وڵاتەکەوە.
ئەو ژنەو کچەکەی لە شاری حەلەبی بە شەڕ وێران بوون. هاوسەرەکەی مافی پەنابەرێتی لە ویسکانسن پێ دراوە.
ئەو دادوەرەی ئەمەریکا ویلیەم کانڵی لە ڕۆژی هەینی فەرمانێکی دەرکرد بۆ ئەوەی بە شێوەیەکی کاتی بەرهەڵستی ئەو فەرمانەی سەرۆک ترامپ بکرێت و ڕێگە بەو ژن و منداڵە بدرێت بێنە ناو ئەمەریکاوە.
فەرمانە نوێیەکەی ترامپ لە 16 ی مانگی 3 وە دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە. بەڵام بڕیارە ئەو دایکە کاتی بۆ دانراوە بچێت بۆ ئوردن بۆ وەرگرتنی ڤیزا لە باڵیۆزخانەی ئەمەریکا و ڕەنگە ئەم پرۆسەیە بکەوێت پاش ئەو کاتە دیاری کراوەی مانگی 3.
کانڵی گوتی هاوسەرەکەی هەندێک بەڵگەی باوەڕپێکراوی خستۆتە ڕوو کە ئەوان ڕووبەڕووی مەترسی بەردەوام دەبنەوە ئەگەر ناچار بکرێن لە سوریا بمێننەوە.
لە سەرەتای ئەم ساڵ، سەرۆک ترامپ فەرمانێکی مۆر کرد بۆ ئەوەی بە شێوەیەکی کاتی ڕێگە بگیرێت لە هاووڵاتیانی 7 وڵاتی زۆرینە ئیسلام کە بێنە ناو ئەمەریکاوە ئەو وڵاتانەش بریتی بوون لە ئێران، عێراق، لیبیا، سۆماڵیا، سودان، سوریا و یەمەن.
فەرمانەکە ڕاگیرا پاش ئەوەی ولایەتی وسکانسن لە دادگای فیدراڵی گازندەی تۆمار کرد‌و دۆسێکەی بردەوە بۆ ڕێگەگرتن لە جێبەجێکردنی فەرمانەکە. بەڵام پاشان فەرمانەکە پێداچوونەوەی بەسەر کراو عێراق لە لیستەکە دەرکرا و چەند گۆڕانکارییەکی تریشی تێدا کراو.
|
<urn:uuid:4df8259c-e245-4f35-8d01-5cdba0549bfe>
|
CC-MAIN-2017-30
|
https://www.dengiamerika.com/a/3761252.html
|
2017-07-21T14:49:27Z
|
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2017-30/segments/1500549423785.29/warc/CC-MAIN-20170721142410-20170721162410-00229.warc.gz
|
ckb
| 0.976229 |
Arab
| 8 |
{"ckb_Arab_score": 0.9762292504310608, "sdh_Arab_score": 0.020805640146136284}
|
به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس وتەبێژی ئەکادیمیای زانست و هونەرە سینەماییەکانی ئەمریکا کە خەڵاتی ئۆسکار لە بواری سینەمادا دەدات، لەسه‌ر ئەسغەر فەرهادی دەرهێنەری ئێران کە یەکێک لە فیلمەکانی پاڵێوراوە بۆ وەرگرتنی ئۆسکاری باشترین فیلمی نائینگلیزی زمان دێته ده‌نگ و راگه‌یێندراوێک بڵاو ده‌کاته‌وه.
وتەبێژی ئەکادیمیای زانست و هونەرە سینەماییەکانی ئەمریکا کە خەڵاتی ئۆسکار لە بواری سینەمادا دەدات، لە بەیاننامەکه‌دا ئەگەری رێگریکردن لە ئەسغەر فەرهادی و ئەکتەرەکانی فیلمەکەی کە ناوی (فرۆشیار)ە، بۆ چوونە نێو ئەمریکا بەهۆی ئایین یاخود رەگەزنامەیانەوە بە "زۆر نیگەرانکەر" ناوبردووە و ئیدانەی ئەو بڕیارەی کردوە.
لە بەیاننامەکەدا هاتووە کە ئەکادیمیاکەیان دەستکەوتەکانی هونەری سینەما لە دەرەوەی نەتەوە و ئەتنیک و جیاوازییە ئایینییەکانەوە بەرز رادەگرێت.
فیلمی "فرۆشیار"، کە لە دەرهێنانی ئەسغەر فەرهادی و نواندنی شەهاب حوسەینی و تەرانە عەلیدوستی-یە، ساڵی 2016 ئەسغەر فەرهادی خەڵاتی باشترین سیناریۆی ڤیستیڤاڵی که‌نی لەسەر فیلمەکە و هەروەها شەهاب حوسەینی-ش خەڵاتی باشترین ئەکتەری پیاوی لەسەر ئەو فیلمە برد.
رێوڕەسمی دابەشکردنی خەڵاتی ئۆسکاری 2017، شەوی یەکشەممە 26ی فێبریڤێری لە لۆس ئەنجلۆس بەڕێوەدەچێت و ئامادەنەبوونی ئەسغەر فەرهادی و ئەکتەرانی فیلمەکەی رەنگە کاردانەوەی زیاتری لێبکەوێتەوە.
پێشتر تەرانە عەلیدوستی، یەکێک لە ئەکتەرە سەرەکییەکانی فیلمی "فرۆشیار"، رێگریکردن لە گەشتی هاوڵاتیانی ئێرانی بۆ ئەمریکا بە کارێکی "رەگەزپەرستانە" ناوبرد و وتی کە بایکۆتی رێوڕەسمی خەڵاتی ئۆسکار دەکات.
ئەسغەر فەرهادی کە لە ساڵی 2012 کە بۆ فیلمی (جیابونەوەی نادر لە سیمین) خەڵاتی گۆڵدن گڵۆب و ئۆسکاری برد، لەنێو سینەماکارانی ئەمریکادا کەسێکی ناسراوە. فەرهادی سێ جار بۆ وەرگرتنی خەڵاتی ئۆسکار پاڵێوراوە و یەک جار خەڵاتەکەی بردۆتەوە.
|
<urn:uuid:03c7fdcc-0090-4ea0-83d5-6391ac53817a>
|
CC-MAIN-2017-30
|
http://www.kurdpress.com/NSite/FullStory/News/?Id=68369
|
2017-07-27T02:47:24Z
|
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2017-30/segments/1500549426951.85/warc/CC-MAIN-20170727022134-20170727042134-00709.warc.gz
|
ckb
| 0.935513 |
Arab
| 5 |
{"ckb_Arab_score": 0.9355127215385437, "sdh_Arab_score": 0.060397662222385406}
|
كۆمپانیای ئه‌یسه‌ری ئه‌مریكی تایبه‌ت به به‌رهه‌مه ئه‌لیكترۆنییه‌كان، كۆمپیوته‌رێكی نوێی راگه‌یاند كه به پێی ویستی به‌كارهێنه‌ر ده‌كرێت وه‌ك ئامێری لاپتۆت یان تابلێت یان دێسكتۆپ به‌كاربێت.
ئامێره نوێیه‌كه‌ی ئه‌یسه‌ر به (Aspire R7) ناسراوه، به‌شێوه‌یه‌ك دیزاین كراوه كه شاشه‌كه‌ی به ئاسانی جێگه و به‌رزیی و نزمیی گۆڕانكاری تێداده‌كرێت، شاشه‌كه‌ی 15.6 ئینچه و ده‌كرێت به دهستلێخشاند كاری پێبكرێت.
له‌ڕووی تایبه‌تمه‌ندییه‌وه له‌گه‌ڵ ئامێره‌كانی سه‌رده‌مدا ده‌گونجێت، خاوه‌ن پرۆسیسه‌رێكی (ئینتێل كۆر i7)ه و قه‌باره‌ی رام-ه‌كه‌ی 6 گێگا بایته، هه‌روه‌ها هارد درایڤێكی قه‌باره 500 گێگا بایت له‌خۆده‌گرێت و له كۆمپانیاوه ویندۆسی 8ی له‌سه‌ره.
كۆمپانیای ئیسه‌ر ئه‌م به‌رهه‌مه نوێیه‌ی له رۆژی 17ی ئه‌م مانگه‌دا به شێوه‌یه‌كی ره‌سمی ده‌خاته بازاڕه‌وه.
|
<urn:uuid:0d5a2c80-515a-44ad-8f2c-b09f036cf293>
|
CC-MAIN-2017-30
|
http://ramin4.blogspot.com/2013/05/blog-post_4549.html
|
2017-07-23T02:42:57Z
|
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2017-30/segments/1500549424239.83/warc/CC-MAIN-20170723022719-20170723042719-00440.warc.gz
|
ckb
| 0.995142 |
Arab
| 6 |
{"ckb_Arab_score": 0.9951419830322266}
|
هه‌روادێت و ململانێی نێوان لایه‌نه‌کانی ناو کۆماری ئیسلامی ئێران توندتر ده‌بێت سه‌باره‌ت به هه‌ڵبژاردنه‌کانی سه‌رۆکایه‌تی و ئه‌نجوومه‌نی شاره‌کانی ئێران، به تایبه‌تیش سه‌باره‌ت به دیارکردنی کاندیده‌کان.
دکتۆر ئازاد مورادیان سه‌رۆکی کۆمیته‌ی کوردی ئه‌مه‌ریکا بۆ دیموکراسی و مافه‌کانی مرۆڤ له ئێران بنکه له کالیفۆرنیا له وتووێژێکدا له‌گه‌ڵ حه‌یده‌ر که‌ریم له به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا گوتی کۆماری ئیسلامی ئێران له ته‌مه‌نی 33 ساڵیدا چ له‌باری ده‌ستوره‌وه چ له‌باری ئه‌و قانوونانه‌ی بردوونییهته پێش به باوه‌ڕی هیچ لایه‌نێکی سه‌ربه‌خۆی نه‌هێشتۆته‌وه که له‌م کێبڕکێیانه‌ی سه‌رۆک کۆماری له ئێران‌دا خۆی کاندید بکات. ئه‌وانه‌ی که ماونه‌ته‌وه خۆیان له ماوه‌ی ئه‌م 33 ساڵه‌دا کاربه‌ده‌ستی کۆماری ئیسلامی بوون. به‌ڵام گه‌یشتوونه‌ته ڕاده‌یه‌ک ئێستا دژ به‌یه‌کترین یان بیروڕای جیاوازیان هه‌یه. دکتۆر ئازاد ده‌شڵێت هه‌ر گۆڕانکارییه‌ک له سوریا ده‌توانێت کاربکاته سه‌ر ڕه‌وشی ئێران.
|
<urn:uuid:7712cdb4-2637-4d7f-982d-1c41c7189e77>
|
CC-MAIN-2017-30
|
https://www.dengiamerika.com/a/1659039.html
|
2017-07-23T02:54:26Z
|
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2017-30/segments/1500549424239.83/warc/CC-MAIN-20170723022719-20170723042719-00440.warc.gz
|
ckb
| 0.998957 |
Arab
| 13 |
{"ckb_Arab_score": 0.9989572167396545}
|
به‌هۆی شه‌ڕێکی سه‌خت له‌ر شاری حومسی سوریا زیانی زیاتر که‌وتووه به مزگه‌وتێکی سه‌ده‌ی سیانزه‌یه‌م له‌و شاره‌دا، که یه‌کێکه له چه‌ندین شوێنه‌واری مێژووی سوریا که‌وتبێته به‌ر هێرش له ماوه‌ی دوو ساڵی ڕابوردووی شه‌ڕی سوریادا.
له گرته‌یه‌کی ڤیدیۆیی چالاکواناندا که له‌سه‌ر ئینته‌رنێت بڵاو کراوه‌ته‌وه نیشان ده‌دات دوکه‌ڵ له ده‌ورو به‌ری مزگه‌وتی خالید بن وه‌لید به‌رزبۆته‌وه، له کاتێکدا ناوچه‌که‌ش به‌رده‌وام تۆپباران ده‌کرێت و ده‌نگی شه‌ڕه ته‌قه‌ش ده‌بیسترێت.
چالاکوانان له مانگی 2 ی ساڵی 2012 دا ڕایانگه‌یاند هێزه‌کانی حکومه‌ت هێرشیان کردووه‌ته سه‌ر ئه‌و مزگه‌وته.
|
<urn:uuid:77077aa0-bb49-4cd5-8194-057a8621e5b6>
|
CC-MAIN-2017-30
|
https://www.dengiamerika.com/a/1701192.html
|
2017-07-25T00:51:39Z
|
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2017-30/segments/1500549424945.18/warc/CC-MAIN-20170725002242-20170725022242-00482.warc.gz
|
ckb
| 0.999288 |
Arab
| 12 |
{"ckb_Arab_score": 0.9992883801460266}
|
لایه‌نه سیاسیه‌کانی عێراق به‌بێ کێشه‌یه‌کی ئه‌وتۆ توانییان سه‌رۆکایه‌تی په‌رله‌مانی وڵاته‌که‌یان ده‌ستنیشان بکه‌ن.
ئایا بۆ دیاریکردنی سه‌رۆکی نوێ و سه‌رۆکی حکومه‌تیش هه‌روا به سانایی ده‌گه‌نه ڕێکه‌وتن؟
نوری ئه‌لمالیکی سه‌ره‌ک وه‌زیری حکومه‌تی کاربه‌ڕێکه‌ری عێراق ده‌ستبه‌رداری هه‌وڵه‌کانی ده‌بێت بۆ به‌ده‌ستهێنانه‌وه‌ی گه‌ڕی سێهه‌می سه‌ره‌ک وه‌زیری؟
کورد ده‌توانێت چی بکات له چوار ساڵی ئاینده‌دا که پێشتر نه‌کرابن؟
حکومه‌تی داهاتووی عێراق به چ شێوازێک ده‌توانێت متمانه‌ی خۆی لای وڵاتیانی عێراقی به‌ده‌ست بێنێته‌وه؟
میوانی به‌رنامه:
کاوه موحه‌مه‌د، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق له فراکسیۆنی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان.
ئه‌گه‌ر عێراق له باشترین ڕه‌وشیدا توانی هه‌موو ئه‌و دۆسێیانه‌ی فه‌رمانڕه‌وایه‌تی وڵاته‌که یه‌کلابکاته‌وه، به‌ڵام هێشتاش ناتوانێت خۆی له گه‌رده‌لولی قه‌یرانه‌کان بپارێزێت له‌و ڕوانگه‌یه‌وه‌ی زۆرێک له شیکه‌ره‌وه‌ی سیاسی تروسکاییه‌ک له‌وسه‌ری تونێله‌که‌وه به‌دی ناکه‌ن.
عێراق له لێواری که‌وتنه خواره‌وه‌دایه، هه‌وڵ هه‌ن بۆ باشتر کردنی ڕه‌وشی ئه‌م وڵاته به‌ڵام هه‌وڵه‌کان ڕووبه‌ڕووی به‌ربه‌ست و ته‌گه‌ره‌کانی ناکۆکیه سیاسیه‌کان ده‌بنه‌وه، بۆیه له ئێستادا گه‌شبینیه‌کی ئه‌وتۆ نییه بۆ به‌رده‌وامی ئه‌م وڵاته به‌شه‌ڕ وێرانبووه.
با وه‌ک گریمانه‌یه‌کیش دایبنێین که شته‌کان هه‌موویان به ئاقاری چاره‌سه‌ردا ده‌ڕۆن، به‌ڵام ئایا بوونی تێرۆر له عێراقدا ئه‌و ده‌رفه‌ته ده‌دات بۆ درێژه کێشانی ئه‌و سه‌قامگیریه‌ی بۆته خه‌ونێکی به‌دی نه‌هاتووی دانیشتوانی وڵاته‌که؟
ڕێبه‌رانی سیاسی عێراق هه‌میشه ئاماده‌ییان تیادا بووه له پایته‌خته‌کانی تر دابنیشن و کۆببنه‌وه و هه‌وڵی چاره‌سه‌ر بده‌ن، به‌ڵام به‌غدا ناکه‌نه ئه‌و وێستگه‌یه‌ی ڕاسته‌وخۆ به‌رامبه‌ر به یه‌ک دیالۆگێک بکه‌ن، ئیدی نازانم ئایا پاش ئه‌و هه‌موو خوێنڕشتنه‌ی نێوانیان ده‌رفه‌تیان بۆ ئه‌وه‌ی جاران پێی ده‌گوترا دیالۆگی نیشتیمانی هێشتۆته‌وه؟
وه‌ڵامی ئه‌م پرسیارانه و ژماره‌یه‌ک پرسی تریش له ده‌قی به‌رنامه‌ی "له‌گه‌ڵ ڕووداوه‌کاندا' یه:
|
<urn:uuid:15090140-df6f-485d-9023-9602b06252ca>
|
CC-MAIN-2017-30
|
https://www.dengiamerika.com/a/1959890.html
|
2017-07-28T18:48:21Z
|
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2017-30/segments/1500550977093.96/warc/CC-MAIN-20170728183650-20170728203650-00082.warc.gz
|
ckb
| 0.997697 |
Arab
| 11 |
{"ckb_Arab_score": 0.9976966381072998}
|
ڕووداوه‌كانی ماشێن، یه‌كه‌م هۆكاری مردنی كه‌سانی خوار ٤٠ ساڵ له ئێرانه
به‌قسه‌ی توێژه‌رێكی بواری گواستنه‌وه و ترافیك، ڕووداوه‌كانی هاتوچۆ به یه‌كه‌م هۆكاری مردنی كه‌سانی خوار ٤٠ ساڵ له ئێران ده‌زانێ.
به‌پێی ڕاپۆرتی سه‌رچاوه نێوخۆییه‌كان، موڕته‌زا شه‌مسی، توێژه‌ری گواستنه‌وه و ترافیك وێڕای ئاماژه به ئاماری به‌رزی ڕووداوه‌كانی هاتوچۆ له ته‌مه‌نی خوارووی ٤٠ ساڵدا گوتی، ته‌مه‌نی نێونجیی قوربانیانی ڕووداوی هاتوچۆ له نێوان ١٥ بۆ ٤٤ ساڵه، به تایبه‌تی لاوانێك كه پاشه‌كه‌وتی هێزه مرۆیی ئێران پێكدێنن.
هه‌روه‌ها مردن به ڕووداوی هاتوچۆ له ئاستی جیهاندا له پله‌ی ٩ دایه، به‌ڵام له كۆماری ئیسلامیی ئێران له پله‌ی ٢ دایه.
ئێران له نێو وڵاتانی جیهاندا له‌بواری ڕووداوه‌كانی هاتوچۆ له پله‌ی ٨ دایه.
به‌پێی وتەی ئه‌م توێژه‌رو پسپۆڕه له ئێران بۆ هه‌ر هه‌زار كه‌س، ٣٠٠ ماشێن هه‌یه، به‌ڵام له وڵاتانی هاوته‌رازی ئێران بۆ هه‌ر هه‌زار كه‌س ٤٠٠ ماشێن هه‌یه.
وڵاتی بریتانیا ٣ به‌رابه‌ری ئێران ماشێنی تێدایه، به‌ڵام ڕێژه‌ی ڕووداوه‌كانی هاتوچۆ ٣٢ به‌رابه‌ر له ئێران كه‌متره.
مووسا ئه‌میری، جێگره‌وه‌ی فه‌رمانده‌ی پۆلیسی "ڕاهوەری" هێزی ئینتزامیی ئێران لە مانگی ڕه‌شه‌ممه‌ی ساڵی ڕابردوودا گوتبووی، ساڵانه ٣٠٠ هه‌زار كه‌س له ئاستی ئێران‌دا به هۆی ڕووداوه‌كانی هاتوچۆوە كه‌مئه‌ندام یان بریندار ده‌بن.
به قسه‌ی كارناسان، زۆربوونی ماشێن له جاده‌كان، نه‌بوونی گه‌وره‌ڕێی پێویست، بوونی زیاتر له 2 هه‌زار شوێنی مه‌ترسیدار بۆ ڕووداوه‌كانی هاتوچۆ له جاده‌كان، نه‌بوونی خزمه‌تگوزاریی خۆپاراستن و فه‌رهه‌نگی نادروستی شۆفیره‌كان لە هۆكاره سه‌ره‌كییه‌كانی ڕووداوی هاتوچۆ له ئێرانن.
|
<urn:uuid:d6dbf404-4829-4e89-95fc-7949a8267dbb>
|
CC-MAIN-2017-30
|
http://www.kurdistanukurd.com/?p=16978
|
2017-07-25T10:54:26Z
|
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2017-30/segments/1500549425144.89/warc/CC-MAIN-20170725102459-20170725122459-00135.warc.gz
|
ckb
| 0.983493 |
Arab
| 11 |
{"ckb_Arab_score": 0.9834932088851929, "sdh_Arab_score": 0.014792246744036674}
|
هاوکاتی ئه‌وه‌ی یه‌ک له‌سه‌ر پـێـنجی خاکی پاکسـتان نوقمی ئاوی لافاوه‌کان بووه، به ده‌یان هه‌زار که‌س به‌رده‌وامن له هه‌ڵهاتن به‌هۆی به‌رزبوونه‌وه‌ی ئاستی ئاوی ئاکامی لافاوه‌کان له هه‌رێمی سندی باشوری وڵاته‌که که له‌وێ به‌رزبوونه‌وه‌ی ئاستی ئاوی ڕووباری ئندوس بووه‌ته جێی هه‌ڕه‌شه‌یه‌کی گه‌وره بۆ سه‌ر شـارۆچکه‌ی چۆڵکراو شادادکۆت.
کاربه‌ده‌سـتێـکی هه‌رێمه‌که ده‌ڵێت هه‌وڵه‌کان به‌رده‌وامن بۆ به‌هێزکردنی به‌ربه‌سـتێـک که بۆ پاراستنی شـارۆچکه‌که دانراوه.
جێی ئاماژه پـێـکردنه به‌هۆی مانگێـک له بارانبارینی وه‌رزی به‌خۆڕ له پاکسـتان 6 ملیۆن که‌س بێ لانه بوون و نزیکه‌ی 20 ملیۆن که‌سیش زیانیان پـێـگه‌یشـتووه و زیاتر له 1500 که‌سی دیکه گیانیان له‌ده‌سـتداوه.
حکومه‌تی پاکسـتانی دووچاری توڕه و بێزاری خه‌ڵـک بووه‌ته‌وه که ده‌ڵێن هه‌وڵه‌کانی فریاکه‌وتن خاووخلیچکن. به‌ڵام کۆمه‌کی نێونه‌ته‌وه‌یی به‌رده‌وام ده‌گاته وڵاته‌که.
ڕۆژی یه‌کشه‌ممه محه‌مه‌د شـا قوره‌یشی گوتی وڵاته‌که‌ی زیاتر له 800 ملیۆن دۆلاری پـێـگه‌یشتووه و زۆربه‌ی ئه‌و بڕه پاره‌یه له لایه‌ن وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا و پاشـان سعودیه و به‌ریتانیا هاتووه.
|
<urn:uuid:897a3168-ace3-482e-9d20-db1ab6e2b2e1>
|
CC-MAIN-2017-30
|
https://www.dengiamerika.com/a/pakistan-floods-22aug10-101255099/960194.html
|
2017-07-23T16:52:32Z
|
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2017-30/segments/1500549424575.75/warc/CC-MAIN-20170723162614-20170723182614-00002.warc.gz
|
ckb
| 0.999251 |
Arab
| 9 |
{"ckb_Arab_score": 0.9992514848709106}
|
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران، سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسرائیل تۆمه‌تبار ده‌كات به هه‌ڵگێڕانه‌وه‌ی راستییهكانو شێواندنی تهوراتو ده‌ڵێت: ئێرانییه‌كان له‌مێژودا سێ‌جار جولهكهیان رزگاركردوه.
بە پێی هەواڵ دەری ئەهلی بەیت ع.ابنا: محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریف وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران له تویتێكدا له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر رایگه‌یاند، بنیامین ناتانیاهۆی سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسرائیل جارێكی تر نه‌ك هه‌ر مێژوی هاوچه‌رخ، به‌ڵكو كتێبی پیرۆز و رابردوشی شێواندوه.
له‌سه‌ردانه‌كه‌ی ئه‌مدواییه‌یدا بۆ روسیا، له لێدوانێكدا بنیامین ناتانیاهۆ وتی: ئێرانییه‌كان به‌ر له 2 هه‌زارو 500 ساڵ هه‌وڵیانداوه جوله‌كه له‌ناو ببه‌ن.
لهوهلاَمی ئه‌م قسه‌یه‌دا، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران نوسیویه‌تی: ئه‌وه‌ی جێگای داخه دهمارگیریو ره‌گه‌زپه‌ره‌ستی گه‌یشتوه‌ته ئاستێك، گه‌لێك تۆمه‌تبار ده‌كرێت كه له‌مێژودا سێ‌جار جوله‌كه‌ی رزگار كردوه، كتێبی ئیسته‌ر ده‌ریده‌خات كه چۆن خشهیاری پادشای ئێران له‌رۆژێكی وه‌ك ئه‌مڕۆدا جوله‌كه‌ی له پلانگێڕی هامان رزگار كرد، جارێكی تر كورشی پادشای ئێران جوله‌كه‌ی له دیلێتیی بابلییه‌كان رزگاركرد، له جه‌نگی جیهانی دوه‌میشدا جوله‌كه‌كان له ئه‌وروپا ده‌كوژران، ئێرانییه‌كان په‌نایان دان.
|
<urn:uuid:2e351d83-77d7-4fd8-94d4-ce3f0669d35d>
|
CC-MAIN-2017-30
|
http://ckb.abna24.com/news/%D8%A6%DB%8C%D8%B1%D8%A7%D9%86/%D8%A6%DB%8E%D8%B1%D8%A7%D9%86%DB%8C%DB%8C%D9%87%E2%80%8C%D9%83%D8%A7%D9%86-%D8%B3%DB%8E%D8%AC%D8%A7%D8%B1-%D8%AC%D9%88%D9%84%D9%87%E2%80%8C%D9%83%D9%87%E2%80%8C%DB%8C%D8%A7%D9%86-%D8%B1%D8%B2%DA%AF%D8%A7%D8%B1-%D9%83%D8%B1%D8%AF%D9%88%D9%88%D9%87%E2%80%8C_817451.html
|
2017-07-28T11:01:15Z
|
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2017-30/segments/1500549448198.69/warc/CC-MAIN-20170728103510-20170728123510-00288.warc.gz
|
ckb
| 0.957594 |
Arab
| 9 |
{"ckb_Arab_score": 0.957594096660614, "sdh_Arab_score": 0.030783798545598984, "hac_Arab_score": 0.010151486843824387}
|
ئه‌حمه‌د حه‌بیبی چالاکوانی سیاسی و سڤیلی له به‌ره‌ی یه‌کگرتووی کورده‌کان له ئێران له گفتوگۆیه‌کدا له‌گه‌ڵ هاوکارمان به‌ڵـێن سـاڵح ده‌ڵێت ئه‌م هه‌ڵوێسته‌ی ئێسـتای عه‌لی ئه‌کبه‌ر هاشـمی ڕه‌فسه‌نجانی هاوته‌ریبه له‌گه‌ڵ هه‌ڵوێسـته‌کانی پـێشـوویدا. ده‌شڵێت هه‌ر بۆیه ناتوانم بڵێم گۆڕانێـک به‌سه‌ر تێڕوانینی ئاغای ڕه‌فسه‌نجانیدا هاتووه.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی گفتوگۆكه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 6:17 خوله‌كه.
|
<urn:uuid:303a64ae-f355-4208-8806-79016f27ec06>
|
CC-MAIN-2017-30
|
https://www.dengiamerika.com/a/a-58-2009-08-24-voa2-89225457/953703.html
|
2017-07-22T22:49:50Z
|
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2017-30/segments/1500549424154.4/warc/CC-MAIN-20170722222652-20170723002652-00482.warc.gz
|
ckb
| 0.997767 |
Arab
| 8 |
{"ckb_Arab_score": 0.9977671504020691}
|
دكتۆر گوڵ موراد مورادی نووسه‌ر و لێـكۆڵه‌ره‌وه و ئه‌ندامی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی قه‌ڵه‌می ئێران له ده‌ره‌وه‌ی وڵات له گفتوگۆیه‌كدا له‌گه‌ڵ هاوكارمان جانی دیلان ده‌ڵێت ئه‌و قسه و باسانه‌ی ده‌كرێن سه‌باره‌ت به ئه‌گه‌ری هێرشبردنه سه‌ر ئێران ته‌نها له ڕووی ده‌روونیـیه‌وه كاریگه‌ری خۆیان هه‌یه، وه‌لی ئه‌و هێرشه ئه‌گه‌ر بكرێت له قازانجی گه‌لانی ئێران‌دا نیـیه به‌ڵـكو ڕژێمی كۆماری ئیسلامی سوودی لێ وه‌رده‌گرێت و خه‌ڵـكی سـادهی ئێرانی پێ قایل ده‌كات كه هێرشی كراوه‌ته سه‌ر. پاشـان دكتۆر گوڵ موراد ده‌ڵێت بۆیه باشـتر وایه ئه‌مریكا و ئیسرائیل یارمه‌تی ئۆپـۆزیسـیۆنی ڕاسـته‌قینه‌ی ئێران بكه‌ن له هه‌وڵه‌كانی ده‌یده‌ن بۆ گۆڕینی ئه‌و ڕژێمه.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی گفتوگۆكه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیه‌ی سه‌ره‌وه، ماوه‌كه‌ی 7:34 خوله‌كه.
|
<urn:uuid:a97ae630-6dd9-4417-8516-122b671b8b1c>
|
CC-MAIN-2017-30
|
https://www.dengiamerika.com/a/a-58-2008-06-21-voa10-89213392/951104.html
|
2017-07-23T00:54:17Z
|
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2017-30/segments/1500549424200.64/warc/CC-MAIN-20170723002704-20170723022704-00293.warc.gz
|
ckb
| 0.996465 |
Arab
| 9 |
{"ckb_Arab_score": 0.9964650869369507}
|
كه‌یسی ونبوانی هه‌ڵه‌بجه هه‌ڵه‌ی "زانستی" یان هه‌ڵه‌ی "راگه‌یاندن"و كێشه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی!
سه‌نته‌ری مایكرۆجین
(رونكردنه‌وه‌یه‌ك بۆ هاوڵاتیانی هه‌رێمی كوردستان ئازیزمانو وه‌ڵامیك بۆ په‌یامنێری كه‌ناڵی "NRT" سه‌باره‌ت به‌و راپۆرته‌ی له‌سه‌ر كه‌یسی ونبوانی كیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه‌و كه‌یسی"هاوناز– مه‌ریه‌م"و "چیا-ئه‌عزه‌م" بڵاوكردۆته‌وه)له25/5/2017 كه‌ناڵی"NRT" له‌سه‌ر یه‌كێك لهونبوانی هه‌ڵه‌بجه به‌ناوی (چیا ته‌یب) راپۆرتێكی بڵاوكرده‌وه كه له16\3\2016 به‌كه‌سوكاری به‌تایبه‌ت خوشكه‌كه‌ی (چرۆ ته‌یب) ئاشناكرایه‌وه. ئه‌مڕۆ دوای زیاتر له‌ساڵێك به‌ناو "راگهیهندكارێك" له‌كه‌ناڵی "NRT" هاتۆتهگۆو ده‌ڵێت:(هه‌ڵه‌ی پشكنینی "DNA" واتا (چیا‌و چرۆ) خوشك نین!؟) به‌بێ ئه‌وه‌ی هیچ شتێك له‌باره‌ی پشكنینی "DNA" بزانێت. بۆیه به‌كارهێنانی وشه‌ی "هه‌ڵه" لێره‌دا سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی كه جێی "پێكه‌نینه"! به‌ڕاستیش جێی "شه‌رمه‌زاریشه"! چونكه ئه‌م جۆره ریپۆرتاژانه ده‌بو زۆر زانستی بێت‌و كه‌سێك ئه‌نجامی بدات كه زۆر شاره‌زایی هه‌بێت له‌زانستی "DNA"و پشكنینه‌كانی، نه‌ك كه‌سێك كه هیچی لێنازانێ راپۆرتێكو ریپۆرتاژێكی واكاڵو كرچ‌و نازانستی كه ته‌نانه‌ت پره له‌هه‌ڵه‌ی ئهتهكێتو ئێتیكی "راگه‌یاندن" بڵاوبكاته‌وه له‌كه‌ناڵێك كه پێگه‌و سه‌نگی خۆی هه‌یه له‌ناو كۆمه‌ڵدا. بۆیه ئێمه وه‌كو "سه‌نته‌ری مایكرۆجین" لێره‌دا به‌پێویستمان زانی كه رونی بكه‌ینه‌وه پشكنینی "DNA" چیه‌و چۆنه! هه‌روه‌ها هه‌ڵه‌كانی ئه‌م به‌ڕێزه وه‌كو "راگهیانكار"ی "NRT" چیه؟ به‌شی یهكهمپشكنینی "DNA"و سه‌ره‌تای كاركردن له‌سه‌ر كه‌یسی ونبوانی هه‌ڵه‌بجه!پشكنینی "DNA" چییه؟ به‌ڕێزان، پشكنینی "DNA" هیچ په‌یوه‌ندی به‌وه‌وه نیه كه به‌ر له"28″ ساڵ چ جۆره ملوانكه، گوارهیهكت (زێڕ، مس، زیو…هتد) له‌ملدا یان گوێدا بوه!؟ پشكنینی "DNA" یه‌ك سیسته‌مه له‌سه‌رتاسه‌ری جیهان بۆ ناسینه‌وه‌ی كه‌سه‌كان. ئه‌ویش یه‌ك جۆر ماتریاڵ (كیتی "DNA")ئه‌م پشكنینانه‌ی پێ ئه‌نجام ده‌درێت، كه له‌كوردستان "سلێمانی"و ئهمهریكاو هه‌مو جیهان هه‌مان ماتریاڵ به‌كارده‌هێنین بۆ ناسینه‌وه‌ی كه‌سه‌كان. هه‌ر بۆ زانیاری هه‌مولایه‌ك، نه ئێمه دروستمانكردوهو نه ئه‌و تاقیگانهشی كه له‌جیهاندا كار له‌سه‌ر ناسینه‌وه‌ی كه‌سه‌كان ده‌كه‌ن دروستی ده‌كه‌ن! به‌ڵكو به‌شێوه‌یه‌كی سه‌ره‌كی یه‌ك- دو كۆمپانیای ناوداری جیهانی كه هه‌م وه‌كو كۆمپانیا‌و هه‌م به‌رهه‌مه‌كانیشیان له‌سه‌رتاسه‌ری جیهان باوه‌ڕپێكراوه، ئێمه‌ش "سه‌نته‌ری مایكرۆجین" هه‌روه‌ها هه‌مو ئه‌و تاقیگانهش له‌جیهاندا كار له‌سه‌ر ناسینه‌وه‌ی كه‌سه‌كان ده‌كه‌ین ئه‌و به‌رهه‌مانه (كیتی "DNA") له‌و یه‌ك-دو كۆمپانیایه‌ی ده‌كرێن. بۆیه به‌پێی وته‌ی كاكی په‌یامنێری"NRT" بێت كه‌واته ستانداردی هه‌مو جیهان هه‌ڵه‌یه‌و به‌هه‌ڵه كارده‌كات!!؟ به‌كورتی‌و به‌كوردی، بۆماوه ماده‌ی خانه‌ی هه‌ر مرۆڤێك له23 جوت كرۆمۆسۆم پێكهاتوه، واتا كۆی گشتی كرۆمۆسۆمه‌كانی خانه‌كانی هه‌ر مرۆڤێكی ئاسایی 46 كرۆمۆسۆمن، كه 23 كرۆمۆسۆم له‌دایكه‌وه‌یه (هێلكه‌ی دایك) هه‌روه‌ها 23 كه‌ی تریش لهباوكهوهیه (تۆی باوك "سپێرم") له‌كاتی جوتبوندا ئه‌و سپێرمه‌ی باوك هێلكه‌ی دایك ده‌پیتێنێت(پیتاندن) منداڵێك له‌و دایك‌و باوكه دروست ده‌بێت. چونكه ژماره‌ی كرۆمۆسۆمه‌كانی ئه‌و هێلكه پیتێنراوه ده‌بنه (46 كرۆمۆسۆم) . پێكهاته‌ی سه‌ره‌كی "كرۆمۆسۆم" ده‌زوله‌ی(DNA)هیه كه سه‌ره‌ڕای"جینه‌كان" په‌نجه‌مۆری بۆماوهیشی(Genetic markers) تێدایه، كه‌واته په‌نجه‌مۆری بۆماوه‌یی هه‌ر مرۆڤێك نیوه‌ی هی دایكه نیوه‌كه‌ی دیكه‌شیان هی باوكه. به‌هۆی ئه‌م په‌نجه‌مۆره بۆماوهییانهوه كه‌سێكی "وه‌كو به‌ڕێزیان" له‌ڕێگه‌ی دایكه‌وه یاخود باوكه‌وه به‌ئاسانی ده‌توانرێت بناسرێته‌وه به‌ڕێژه‌یه‌ك كه نابێت 99% كه‌متربێت. به‌هه‌مان شێوه هه‌مان پشكنین بۆ خوشك‌و براو خزمی نزیك ئه‌نجام ده‌درێت، به‌ڵام ده‌رئه‌نجامه‌كه‌ی مه‌رج نیه كه99% ده‌ربچێت به‌ڵكو زۆرجار له‌خوار 99% ده‌رده‌چێت! بۆیه، بۆ دڵنیایی زیاتر له‌ناسینه‌وه‌ی دو خوشك‌و دو برا یان خوشك برا یاخود كه‌سی زۆر نزیك ئه‌وا سه‌ره‌ڕای ئه‌و پشكنینانه، هه‌ندێك پشكنینی دیكه هه‌ن كه ده‌بێت ئه‌نجام بدرێن به‌تایبه‌ت له"سه‌نته‌ری مایكرۆجین" ئه‌و پشكنینانه ده‌كه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی هیچ گومانێك نه‌مێنێته‌وه له‌سه‌ر خوشك‌و براو خزمی نزیك. بۆیه كاكی به‌ڕێز، ئه‌م پشكنینه هیچ په‌یوه‌ندیه‌كی بهڕواڵهتو جلوبه‌رگه‌وه نیه، به‌ڵكو ئه‌مه په‌یوه‌ندی به‌وه‌وه هه‌یه كه ئه‌و كه‌سه له‌بنه‌ڕه‌تدا چۆن دروست بوه‌و له‌كام دایك‌و باوك دروست بوه. خۆ ئه‌گه‌ر سه‌یری رواڵه‌ت بكه‌ین:"مایكل جاكسون " گۆرانیبێژی به‌ناوبانگی ئه‌مه‌ریكی ره‌شپێست بو كاتێك كه له‌دایك بوه! به‌ڵام سپیپێستو لوت قنج بو كاتێك كه مرد!؟ ئایا راپۆرته‌كه‌ی به‌ڕێزتان له‌سه‌ر كام بنه‌مایان خۆی ساغ ده‌كاته‌وه؟سه‌نته‌ری مایكرۆجینو كاركردنی له‌سه‌ر ونبوانی هه‌ڵه‌بجه: گه‌ڕان به‌دوای ونبویهكو دۆزینه‌وه‌ی خانه‌واده‌كه‌ی دوای28 ساڵ به‌دڵنیاییه‌وه كارێكی وه‌ها ئاسان نیه! به‌تایبه‌ت له‌كه‌یسی ونبوانی كیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه‌دا، وه‌ك ئه‌وه وایه كه له‌گۆڕه‌پانێكی گه‌وره‌دا به‌دوای ده‌رزییه‌ك بگه‌ڕێیت!به‌هه‌رحاڵ، له‌سه‌ره‌تای مانگی 7 / 2013 یه‌كه‌م كه‌یسی "ونبوانی هه‌ڵه‌بجه" به‌ڕێز (بارزان محمد باقر جعفر) بو (كه دواجار ده‌ركه‌وت "ئالان ته‌وفیق"ه) له‌گه‌ڵ دو خانه‌واده‌ی به‌ڕێزدا هاتن بۆ "سه‌نته‌ری مایكرۆجین". یه‌كێك له‌و خانه‌واده به‌ڕێزانه خوالێخۆشبو (مامۆستا فه‌خره‌دین حاجی سهلیمو خێزانه‌كه‌ی) بو له‌گه‌ڵ خانه‌واده‌یه‌كی تر كه گومانده‌كرا بهڕواڵهتو به‌پێی لێكچونی وێنه‌ی منداڵی كه (بارزان) ده‌بێت كوڕی یه‌كێك له‌و دو خانه‌واده‌یه بێت! به‌ڵام، دوای ئه‌نجامدانی پشكنینی "DNA" بۆ هه‌ردو خانه‌واده‌كه‌و هه‌روه‌ها "بارزان محمد باقر"، دواجار به‌راوردكردنی پرۆفایله‌كانیان به‌یه‌كه‌وه، به‌داخه‌وه منداڵی هیچیان ده‌رنه‌چو. به‌ڕێز ئه‌مه "هه‌ڵه" نیه، به‌ڵكو لێكنهچونی ئه‌و په‌نجه‌مۆره بۆماوهییانهیه كه ده‌بو به‌لای كه‌مه‌وه 99% له‌دایك بچێت‌و 99% له‌باوك بچێت ئه‌گه‌ر منداڵی ئه‌وان بوایه، چونكه كرۆمۆسۆمه‌كان لهدایكو باوكه‌وه‌یه. دوابه‌دوای ئه‌م كه‌یسه‌ی (بارزان– ئالان) پرۆسه‌ی گه‌ڕان به‌دوای ونبوانی "هه‌ڵه‌بجه"مان ده‌ستپێكرد، واتا له‌مانگه‌كانی كۆتایی2013. ئه‌ویش له‌سه‌ر داوای "ب.گ. گۆڕه به‌كۆمه‌ڵه‌كان به‌ڕێز (په‌ری نوری)" بو. دوای گفتوگۆ پرسیاركردن كه ژماره‌ی ونبوان چه‌نده هه‌روه‌ها ژماره‌ی خانه‌واده‌كان چه‌نده؟ له‌وه‌ڵامدا به‌ڕێز "په‌ری نوری" وتی ژماره‌ی ونبوان65-66 كه‌سه‌و ژماره‌ی خانه‌واده‌كانیش 38 خانه‌واده‌ن كه كۆی گشتی ده‌كاته 100 كه‌س. ئێمه‌ش له"سه‌نته‌ری مایكرۆجین" به‌ب.گ.مان راگه‌یاند كه: هه‌م وه‌كو ئه‌ركێكی نیشتمانی‌و دڵسۆزییه‌ك بۆ تاوانی كیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه، ئه‌م كاره له‌سه‌ر ئهركو بودجه‌ی خۆمان واتا"مایكرۆجین" ئه‌نجام ده‌ده‌ین، كه دیاریه‌كی بچوكی "مایكرۆجین"ه بۆ دانیشتوانی سه‌ربه‌رزی هه‌ڵه‌بجه‌ی شه‌هید. جێی ئاماژه‌یه كه "سه‌نته‌ری مایكرۆجین" سه‌نته‌رێكی ئه‌هلی ناحكومیه به‌ڵام زۆر كاری خۆبه‌خشانه‌ی بۆ وه‌زاره‌تی شه‌هیدان ئه‌نجام داوه سه‌ره‌ڕای كه‌یسی ونبوانی هه‌ڵه‌بجه!! بۆ ئه‌وه‌ی به‌شێوه‌یه‌كی رێك‌وپێك كار له‌سه‌ر كه‌یسی ونبوان بكه‌ین، بڕیارماندا كه به‌ر له‌هه‌مو شتێك پرۆفایلی"DNA" ئه‌و خانه‌وادانه ده‌ربهێنین‌و ئه‌رشیڤی بكه‌ین لای خۆمان، ئه‌وانه‌ی كه‌سوكاریان ونبوه له‌تاوانی "هه‌ڵه‌بجه"دا. واتا ئه‌رشیفی پرۆفایلی"DNA" كه‌سوكاری ونبوانی "هه‌ڵه‌بجه" له"سه‌نته‌ری مایكرۆجین" له‌كوردستان به‌تایبه‌تیش له"سلێمانی" دروست كراوه. له‌سه‌ره‌تادا له‌كۆی ئه‌و 38 خانه‌واده‌یه‌ی كه به‌ڕێز "په‌ری نوری" ئاماژه‌ی پێدا ته‌نها 31 خانه‌واده هاتن بۆ "سه‌نته‌ری مایكرۆجین" پرۆفایلمان بۆ دهرهێنانو له‌ئه‌رشیفی مایكرۆجین دانرا. تاوه‌كو4/5/2015 كه ئه‌و به‌رواره‌یه "مه‌ریه‌م پاروتچیان" سه‌ردانی "مایكرۆجین"ی كرد! له‌دوای ئه‌و به‌رواره‌وه ژماره‌ی خانه‌واده‌كان تاده‌هات زیاد ده‌بون! كه هه‌ر خانهوادهیهكیش ده‌هات به‌نوسراوی فه‌رمی "كۆمه‌ڵه‌ی قوربانیانی هه‌ڵه‌بجه‌و ئیمزای خودی لوقمان عبدالقادر" بو! تاوه‌كو ئێستا زیاد له(70) خانه‌واده به‌كه‌سوكاری نزیكی ئه‌و خانه‌وادانه‌ش پرۆفایلیان ده‌رهێنراوه ئه‌رشیڤ كراوه له"سه‌نته‌ری مایكرۆجین". بۆ زانیاری بهڕێزیانو هه‌مو ئه‌وانه‌ی كه گرنگی به‌م بابه‌ته ده‌ده‌ن، ئه‌م كاره تاوه‌كو كۆتایی (چیا‌و ئالان) یش له‌سه‌ر ئهركو ماندوبون‌و خه‌رجی خۆمان واتا "مایكرۆجین" ئه‌نجامدراون!؟ هیچ كه‌سێك ده‌ستی یارمه‌تی ماددی‌و مه‌عنه‌وی نه‌داوین. هه‌ر بۆ ئاگاداری‌و زانیاری هه‌مولایه‌ك، زۆر هه‌وڵ دراوه تاوه‌كو ئێستاش كه ئه‌و پرۆفایلانه له"مایكرۆجین" وه‌ربگیرێته‌وه‌و له‌لایه‌كی دیكه‌ی "نا په‌یوه‌ندیدار" كاری له‌سه‌ر بكه‌ن!!؟ به‌ڵام ئێمه ئه‌مه به‌كارو ئه‌ركی: 1) نیشتمانی ده‌زانین كه بۆ میلله‌تی خۆمانمان ئه‌نجامداوه. 2) سه‌ره‌ڕای پرۆفایلی كه‌یسی ونبوان، زیاد له600 پرۆفایلی دیكه‌مان دروست كردوه‌و ئه‌رشیفمان كردوه له‌كه‌یسی تردا. ئه‌وه‌ش بزانه كاكی په‌یامنێری كه‌ناڵی "NRT"، ئه‌م پرۆفایلی "DNA"یه به‌ندن به‌ئاسایشی نه‌ته‌وه‌ییه‌وه! مایكرۆجین ناتوانێت ده‌ستبه‌رداریان بێت‌و بیدات به‌كه‌سانێك یاخود لایه‌نێكی "په‌یوه‌ندیدار نه‌بێت". 3) مایكرۆجین ئومێده‌واره كه "سه‌نته‌رێكی DNA نیشتمانی" دروست بكرێت، ئه‌وسا به‌هه‌مو توانایه‌كی زانستیهوهو دڵێكی فراوانه‌وه هاوكاری ئه‌و سه‌نته‌ره ده‌بێت.
كهیسهكانكهیسی مه‌ریه‌م باروتچیان: جێی ئاماژه‌یه كه بڵێین به‌داخه‌وه نه"مه‌ریه‌م پاروتچیان" و نه"لوقمان عبالقادر" نه ده‌زگاكانی راگه‌یاندن نه هه‌مو ئه‌وه‌كانی تریش كه په‌یوه‌ست بون به‌كه‌یسی ونبوانهوه له‌سروشتی كاركردنمان: وه‌كو پشكنین‌و دابیكردنی خه‌رجی بۆ كاركردن له‌سه‌ر كۆی كه‌یسه‌كان! تاوه‌كو ئێستاش نه تێیگهشتونو نه تێشی ده‌گه‌ن. "سه‌نته‌ری مایكرۆجین" ده‌زگایه‌كی ئه‌هلیه كه هه‌مو خه‌رجی وه‌كو (كارمهندو كهرهستهكڕینو كرێ …هتد) له‌سه‌ر خۆیهتیو خۆی دابینی ده‌كات. "مه‌ریه‌م" هه‌روه‌ك له‌سه‌ره‌وه ئاماژه‌ی پێكراوه له4/5/2015 سه‌ردانی "مایكرۆجین"ی كرد، پرۆفایلی "DNA" كه له‌تاران ئه‌نجامی داب‌و له‌گه‌ڵ خوَیدا هێنابوی بۆ ئه‌وه‌ی به‌راورد بكرێت له‌گه‌ڵ ئه‌و خانه‌وادانه‌دا كه كهسوكاریانو منداڵیان ونبوه له‌تاوانی هه‌ڵه‌بجه ساڵی 1988! مایكرۆجین ئه‌و پرۆفایله‌ی لێوه‌رگرت، له‌هه‌مانكاتدا راسته‌وخۆ سامپڵیشی لێوه‌رگرت بۆ ئه‌وه‌ی كه له‌سه‌نته‌ری مایكرۆجین ئه‌و پشكنینه دوباره بكرێته‌وه. دوای ئه‌نجامدانی پشكنین ده‌ركه‌وت كه به‌ڵێ ئه‌و پرۆفایله‌ی تاران كه "مه‌ریه‌م" له‌گه‌ڵ خۆی هێنابوی پرۆفایلی "مه‌ریه‌م" خۆیه‌تی چونكه هه‌ردو پرۆفایلی "DNA" تاران‌و مایكرۆجین وه‌ك یه‌ك ده‌رچون. هه‌نگاوی دوهه‌م ئه‌وه بو: به‌راوردكردنی پرۆفایلی "مه‌ریه‌م پاروتچیان" بهپرۆفایلی ئه‌و خانه‌وادانه‌ی كه كه‌سوكاریان ونبوه كه ئه‌ویش 31 خانه‌واده بون له‌كۆی 38 خانه‌واده. دوای به‌راوردكردن ده‌ركه‌وت كه "مه‌ریه‌م پاروتچیان" نزیكایه‌تی هه‌یه له‌گه‌ڵ خێزانی یه‌كێك له‌و خانه‌وادانه‌دا! بۆیه ئێمه له‌سه‌نته‌ری مایكرۆجین به‌لامانه‌وه گرنگ بو كه له‌و نزیكایه‌تیه بكۆڵینه‌وه‌و پشكنینی بۆ بكه‌ین! بزانین بۆچی ئه‌م نزیكایه‌تیه هه‌یه؟ راستیه‌كه‌ی هه‌ر ئه‌وكات ده‌مانتوانی وه‌ڵامی "كۆمه‌ڵه‌ی قوربانیان"و "وه‌زاره‌تی شه‌هیدان" بده‌ینه‌وه‌و بڵێین نه‌خێر هی هیچ یه‌كێك له‌و 31 خانه‌واده‌یه نیه‌و ئه‌وانیش بیانگه‌ڕانایه‌ته‌وه بۆ ئێران. هه‌رچه‌نده ئێستا، نزیكایه‌تی له‌پرۆفایلی "DNA" له‌نێوان دانشتوانی دو وڵاتی دراوسێدا به‌تایبه‌ت وه‌كو كوردستان‌و ئێران یان سوید‌و نه‌رویج یان دانمارك ئاساییه كه هه‌بێت! ئه‌مه‌ش هه‌ر خۆی له‌خۆیدا ته‌وه‌رێكه بۆ توێژینه‌وه‌و بپرسی بۆ؟ بۆیه له‌سه‌روبه‌ندی ئه‌م لێكۆڵینه‌وه‌و بهدواداچونهماندا وایكرد ژماره‌ی خانه‌واده‌كان كه كه‌سوكاریان ونبوه زیادی ده‌كرد! هه‌ر هه‌موی به‌نوسراوی فه‌رمی "كۆمه‌ڵه‌ی قوربانیانی هه‌ڵه‌بجه" ده‌هاتن بۆ "سه‌نته‌ری مایكرۆجین" به‌هیوای ئه‌وه‌ی كه "مه‌ریه‌م" یاخود "بارزان" یان ئه‌وه‌كانی دیكه لهونبوان كه‌سی ئه‌وان بێت. تا به‌وه گه‌یشت كه ژماره‌ی كه‌سوكاری ونبوان له31 خانه‌واده گه‌یشته78 خانه‌واده به‌كه‌سوكاری ده‌وروبه‌ریشیانه‌وه. له26/7/2015 "گیلاس ئه‌سكه‌نده‌ر ئه‌فراسیاو" به‌یاوه‌ری "لوقمان عبدالقادر" هاتن بۆ "سه‌نته‌ری مایكرۆجین" بۆ وه‌رگرتنی سامپل بۆ پشكنین‌و ده‌رهێنانی پرۆفایلی "DNA" بۆیان. دوای پرسیار كردن، "گیلاس خان" وتی (دومنداڵم ون بوه): 1) كچێك كه ته‌مه‌نی 3 ساڵان بو به‌ناوی "هاوناز ئه‌حمه‌د" 2) كوڕێك كه ته‌مه‌نی 25 رۆژ بو به‌ناوی "نیاز ئه‌حمه‌د" جێی ئاماژه‌یه كه "گیلاس" بڕوای وابو كه "بارزان محمد باقر" كوڕه‌كه‌ی ئه‌و بێت "نیاز ئه‌حمه‌د" بێت به‌هۆی رواڵه‌ته‌وه، به‌ڵام به‌داخه‌وه پرۆفایلهكان دوربون لهیهكهوهو كوڕه‌كه‌ی ئه‌و ده‌رنه‌چو. دوای 3 رۆژ له29/ 5/2015، برای "گیلاس خان" به‌ڕێز "ئاری ئه‌سكه‌نده‌ر ئه‌فراسیاو" هات بۆ "سه‌نته‌ری مایكرۆجین"و ته‌نها ته‌مه‌نه‌كانی ئه‌و دو منداڵه ونبوه‌ی "گێلاس ئه‌سكه‌نده‌ر"ی خوشكی راست كرده‌وه كه وتی: 1) هاوناز ساڵ‌و نیو بۆ دوساڵو نیو، یان 3 ساڵ ته‌مه‌نی بوه. 2) نیاز 40 رۆژ بۆ 45 رۆژ ته‌مه‌نی بوه. ئه‌م وتانه هه‌موی كاتی خۆی له"مایكرۆجین" وه‌ك شاهێدحاڵ تۆماركراون. دوای ئه‌وه‌ی كه ئاشكرابو "مه‌ریه‌م" ناوی "هاوناز"ه كچه ونبوه‌كه‌ی "گێلاس ئهسكنهدهر"هو ئه‌و شه‌وه‌ی كه ده‌بو ئیعلان بكرێت، "مامی هاوناز" به‌هه‌ڵه‌داوان به‌یاوه‌ری دیسانه‌وه "لوقمان عبدالقادر" هاتن بۆ "سه‌نته‌ری مایكرۆجین" له‌گه‌ڵمان دانیشتن‌و وتیان "هاوناز" مردوه مامه‌كه‌ی خۆی ناشتویه‌تی له‌ئێران!؟پرسیاره كه لێره‌دا ئه‌وه‌یه: دایك "گێلاس ئه‌سكه‌نده‌ر"و خاڵ "ئاری ئه‌سكه‌ندر " ده‌ڵێن ونبوه، ته‌نانه‌ت له‌پرۆگرامێكی "كوردسات" نزیكه‌ی 2 ساڵ له‌وه‌وبه‌ر له‌و پرۆگرامه‌شدا "گیلاس خان" ده‌ڵێت هه‌ردو منداڵه‌كه‌ی ونبونو ئومێده‌واره بیاندۆزێته‌وه. به‌ڵام مامه‌كه‌ی دوای ئاشكرابونی ده‌ڵێت: مردوه‌و خۆم ناشتومه!؟ فه‌رمون سه‌یری ئه‌و هه‌مو كێشمه‌كێش‌و وته دژ به‌یه‌كه بكه‌ن!ته‌نانه‌ت كه‌ناڵی "NRT" له‌سه‌ر وته‌ی مامی هاوناز ته‌نها كێلی گۆڕێك نیشان ده‌ده‌ن به‌بێ ناو! كه‌واتا سه‌نگی مه‌حه‌ك ئه‌و گۆڕه‌یه! خۆ ئه‌گه‌ر ئه‌وه نه‌بێت، ده‌بێ یاسا‌و دادگا لێپێچینه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ بكات، هیوادارین كه دادگا بڕیار بدات بۆ هه‌ڵدانه‌وه‌ی ئه‌و گۆڕه‌و پشكنین "DNA" بۆ ئێسكی ئه‌و مردوه بكرێت تاوه‌كو بزانرێت ئه‌و گۆڕه كێیه؟دو خاڵی گرنگ هه‌یه كه باسی لێبكرێت له‌كه‌یسی "مه‌ریه‌م": 1) سێ جۆر پشكنینی جیاوازمان بۆ "مه‌ریه‌م"و كه‌سوكاره‌كان ئه‌نجام داوه ئه‌وانه‌ش: أ) پشكنینی ئاسایی ده‌رهێنانی پرۆفایلی "DNA" بۆ ناسینه‌وه‌ی كه‌سه‌كان.ته‌نها ئه‌م جۆری پشكنینه‌یان 60 ملیۆن دیناری تێچو كه له‌سه‌ر بودجه‌ی مایكرۆجین ئه‌نجام دراوه. ب) پشكنینی "DNA" مایتۆ كۆندریا بۆ ناسینه‌وه‌ی منداڵ له‌ڕێگه‌ی دایكه‌وه. ت) پشكنینی "DNA"له‌ڕێگه‌ی سیسته‌مێكی نوێوه كه بیرۆكه‌ی "مایكرۆجین"ه، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش ئه‌م ساڵ له26/5/2017 به‌ڕێوه‌به‌ری سه‌نته‌ری مایكرۆجین به‌فه‌رمی بانگهێشتكرا بۆ وتنه‌وه‌ی وانهیهكو سیمینارێك له‌سوید له‌سه‌ر ئه‌و سیسته‌مه نوێیه ئێمه‌ش ئه‌م سیمیناره‌مان پێشكه‌ش كرد:(Chromoquant & paternity test).جێی ئاماژه‌یه، تێچوی ئه‌م دو پشكنینانه‌ش (ب، ت) سه‌روی 40 ملیۆن دینار بو هه‌ر له‌سه‌ر بوجه‌ی "سه‌نته‌ری مایكرۆجین" بو. 2) له‌سه‌ره‌تای گه‌ڕان به‌دوای كه‌سوكاری "مه‌ریه‌م" كه‌ناڵی "كوردسات" په‌یوه‌ندی كرد بهمایكرۆجینو وتیان ریپۆرتاژ ئاماده ده‌كه‌ین له‌سه‌ر "مه‌ریه‌م" له‌سه‌ره‌تاوه تاوه‌كو دۆزینه‌وه‌ی! ئێمه‌ش هه‌ڵبه‌ته هیچ لارییه‌كمان نه‌بو به‌ڵكو پێشمان خۆش بو بهڕیپۆرتاژێكی له‌و شێوه‌یه‌دا. سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ش كه‌ناڵی "KNN"یش هاتنو داوایانكرد كه ریپۆرتاژ بكهنو كردیان به‌ر لهكوردساتیش بڵاویان كرده‌وه. كه‌یسی ( ئه‌عزم موسائیان ره‌حیم- چیا ته‌یب):له‌مانگی 8/2015 له‌دانیشتنێكی فه‌رمی له‌سلێمانی به‌ئاماده‌بونی به‌ڕێزان (عبدالله نهورۆڵیو عه‌لی عوسمان) پارێزگار‌و یاریده‌ده‌ری پارێزگاری هه‌ڵه‌بجه‌و چه‌ند ئه‌ندامێكی دیكه‌ی لیژنه‌ی منداڵه ونبوه‌كانی هه‌ڵه‌بجه كه له‌ناویاندا "سه‌رۆكی كۆمه‌ڵه‌ی قوربانیانی هه‌ڵه‌بجه" لوقمان عه‌بدولقادر ئاماده بون. لوقمان عهبودلقادر دو پرۆفایلی "DNA" كه له"تاران – ئێران" ئه‌نجامدرابون دایه ده‌ستمان، پێی وتین ئه‌مه پرۆفایلی "دو كچن" له"ئێرانن"و پرۆفایلهكهشیان له"تاران" ئه‌نجامداوه، ده‌یانه‌وێت بزانن كه ئایا: لهونبوانی هه‌ڵه‌بجه‌ن یان نا؟ ئه‌گه‌ر لهونبوانی هه‌ڵه‌بجه‌ن هی كام له‌و خانهوادانهن؟ ئه‌و دو كچه‌ش یه‌كیان به‌ناوی (شایلی حسین شاه سهوهند) بو ئه‌وی تریشیان به‌ناوی (ئه‌عزه‌م موسائیان ره‌حیم) بو. هه‌رچه‌نده ئه‌وه‌ی كه درا به‌ده‌ستمانه‌وه تێكه‌ڵ بو، به‌شێوه‌یه‌ك كه نه‌ده‌زانرا كام پرۆفایلیان هی (شایلی)یه‌و كامه‌یان هی (ئه‌عزه‌م). جێی ئاماژه‌یه به‌م دو پرۆفایله‌وه ژماره‌ی ونبوان كه پرۆفایلیان له‌لامان هه‌بو "له‌سه‌نته‌ری مایكرۆجین" بو به7 ونبو! كه یه‌كێك له‌وان (بارزان – ئالان) بو. دوای به‌راوردكردن له‌گه‌ڵ پرۆفایلی خانه‌واده‌كاندا، ده‌ركه‌وت یه‌كێك له‌و دو كچه (شایلی یان ئه‌عزه‌م) هه‌ڵه‌بجه‌ییه‌و به‌ڕێژه‌ی 99% پرۆفایله‌كه‌ی له‌پرۆفایلی "DNA" (چرۆ ته‌یب) ده‌چێت. بۆیه په‌یوه‌ندیمانكرد به"كۆمه‌ڵه‌ی قوربانیانی هه‌ڵه‌بجه"وهو داوامانكرد ئه‌گه‌ر بكرێت: هه‌ردوكیان بهێنن بۆ "سه‌نته‌ری مایكرۆجین" بۆ ئه‌وه‌ی خۆمان سامپڵیان لێوه‌ربگرین! یاخود سامپڵی ههردوكیانمان بۆ په‌یدا بكه‌ن، بۆ مه‌به‌ستی دوباره‌كردنه‌وه‌ی پشكنینی "DNA" چونكه تێكه‌ڵه‌و نازانین كامه‌یان كچه ههڵهبجهییهكهیه؟ له‌به‌رواری (1/12/2015) (شایلی) به‌یاوه‌ری باوكی (حسین شاه سهوهند)و دایكی (فاتمه سهنگستیان) "كه باوك‌و دایكه به‌خێوكه‌ره‌كه‌ی "شایلی"ن له‌ئێران)و "سه‌رۆكی كۆمه‌ڵه‌ی قوربانیانی هه‌ڵه‌بجه" هه‌روه‌ها (خاتو سوهه‌یله ئه‌حمه‌د فه‌قێ) "كه خه‌ڵك‌و دانیشتوی سنه‌یه‌و به‌تایبه‌ت له‌كه‌یسی ونبوانی هه‌ڵه‌بجه له‌دیوی ئێران كارده‌كات" هاتن بۆ "سه‌نته‌ری مایكرۆجین". هه‌روه‌ها په‌یامنێری چه‌ند كه‌ناڵێك له‌هه‌ڵه‌بجه له‌گه‌ڵیاندا ئاماده بون، نایه‌ته‌وه یادمان ئه‌گه‌ر په‌یامنێری كه‌ناڵی "NRT" ئامادهبوبێتن یاخود نا؟ دوای وه‌رگرتنی سامپڵ له(شایلی) خاتو "سوهه‌یله" كه‌وته گومانه‌وه له‌وه‌ی كه كچه ههڵهبجهییهكه (شایلی) نهبێتو (ئه‌عزه‌م) بێت، ته‌نانه‌ت وتی ده‌ترسم (ئه‌عزه‌م) بێت!؟ چونكه ئه‌و خۆی (سوههیلهخان) پرۆفایله‌كانی بۆ "كۆمه‌ڵه‌ی قوربانیانی هه‌ڵه‌بجه" رهوانهكردبو، بۆیه تاڕاده‌یه‌ك دڵنیا بو له‌وه‌ی كه ئه‌و كچه "هه‌ڵه‌بجه‌ییه" "ئه‌عزه‌م"ه. له‌وه‌ڵامدا ئێمه وتمان نازانین تاوه‌كو پشكنینه‌كه ئه‌نجام نه‌ده‌ینه‌وه بۆ یه‌كلاكردنه‌وه‌ی كه ئه‌و پرۆفایله هی كامیانه؟ به‌ڵام بۆ ده‌ترسیت سوههیلهخان؟ له‌وه‌ڵامدا به‌ده‌ق وتی: (چون "ئه‌عزه‌م" مشكیله)، شوهكهی (مێرده‌كه‌ی) حهزناكاتو ئه‌م كاره‌شی به‌بێ ئاگاداری مێرده‌كه‌ی كردوه!دوای ئه‌نجامدانی پشكنینی "DNA" بۆ سامپڵی "شایلی"و به‌راورد كردنی به‌و دو پرۆفایله‌ی "ئێران" هی هه‌ریه‌ك له(شایلیو ئه‌عزه‌م)، ده‌ركه‌وت كه (شایلی) ئه‌و پرۆفایلهیان بو كه نزیكایه‌تی نیه له‌گه‌ڵ "چرۆ ته‌یب". كه‌واته ده‌رئه‌نجامه‌كه‌ی ئه‌وه‌یه: ئه‌و پرۆفایله‌ی كه زۆر نزیكه له(چرۆ ته‌یب) (ئه‌عزه‌م)ه، واتا (ئه‌عزه‌م) كچه ههڵهبجهییهكهیه. هه‌رچه‌نده له‌وانه‌یه له‌م كه‌یسه‌دا هه‌مومان خوازیاری ئهوهبوبێتین كه كچه ههڵهبجهییهكه "شایلی" بێت نه‌ك "ئه‌عزم"! بۆ ئاسانكاری‌و هۆكاری ئه‌و موشكیلانه‌ی كه "سوههیلهخان" باسی لێكردوه له‌باره‌ی "ئه‌عزه‌م"ه‌وه، چونكه گومانی هه‌بو له‌وه‌ی كه سامپڵی "ئه‌عزه‌م"مان ده‌ستبكه‌وێت!! بۆیه جارێكی تر، په‌یوه‌ندیمانكرد به"كۆمه‌ڵه‌ی قوربانیانی هه‌ڵه‌بجه"و داوای سامپڵی (ئه‌عزه‌م)كرا، به‌ڵام به‌هۆكاری ئه‌وه‌ی كه خاتو "سوهه‌یله" پێشتر وتبوی "ئه‌عزه‌م" موشكیله‌یه! بۆیه داوامانكرد كه به‌هه‌ر شێوه‌یه‌ك بێت‌و هه‌رشتێك بێت به‌س سامپڵی (ئه‌عزه‌م) بێت وه‌كو (خوێن، لیك، كلینێكسێك كه له‌لایه‌ن ئه‌و كچه‌وه به‌كارهاتبێت…هتد) بۆ مایكرۆجینی بهێنن. به‌هه‌رحاڵ ئێمه داوامانكرد و پێمانڕاگه‌یاندن كه ناتوانین هیچ بڕیارێك بده‌ین تاوه‌كو سامپڵی (ئه‌عزه‌م) نه‌یه‌ت چونكه ده‌مانه‌وێت: 1) دوباره‌ی بكه‌ینه‌وه. 2) هه‌ندێك پشكنینی دیكه‌ش هه‌یه كه ده‌بێت ئه‌نجامی بده‌ین بۆ ئه‌وه‌ی كه‌یسه‌كه به‌دڵنیاییه‌وه یه‌كلابكه‌ینه‌وه كه (ئه‌عزه‌م)و (چرۆ ته‌یب) خوشكن. له‌به‌رواری (18/12/2015) سامپڵی (ئه‌عزه‌م) گه‌یشته ده‌ستمان دوای ئه‌نجامدانی پشكنینی "DNA"و ده‌رهێنانی پرۆفایله‌كه‌ی كه هه‌مان پرۆفایل ده‌رچو وه‌ك ئه‌وه‌ی كه له"تاران" ئه‌نجامی داب‌و هه‌روه‌ها 99% لێكچونی هه‌بو له‌گه‌ڵ (چرۆ ته‌یب). بۆ یه‌كلاكردنه‌وه‌ی كه ئه‌م دوانه خوشكن "مایكرۆجین" هه‌ندێك پشكنینی دیكه‌ی ئه‌نجامدا هه‌روه‌كو له‌سه‌ره‌وه ئاماژه‌ی پێكراوه، دوای ئه‌نجامدانی ئه‌و پشكنینانه ده‌ركه‌وت كه جێگه‌ی گومان نیه به‌پێی ئه‌نجامی پشكنینی"DNA" ئه‌م دو كچه (ئهعزهمو چرۆ) خوشكن. ئه‌مه‌ش زانستی "DNA" هو په‌یوه‌ندی به‌هیچ شتێكه‌وه نیه‌و بهخواستیش نیه كه تۆ بته‌وێ كوڕ یان كچی كێ بیت! "DNA" یان ره‌شه یان سپی. بۆچی‌و له‌به‌رچی وتمان (ئه‌عزه‌م) ناوی راستی (چیا)یه؟ به‌پێی لیستی خانه‌واده‌ی ونبوان كه مایكرۆجین دروستی كردوه،(چرۆ ته‌یب) سێ "3" خوشكی ونبوه به‌ناوه‌كانی: 1) "چیمه‌ن ته‌یب" له‌دایك بوی 1983 مانگ‌و رۆژی نادیاره واتا ته‌مه‌نی له‌نێوان 5-6 ساڵان بوه لهكیمیا بارانی هه‌ڵه‌بجه. 2) "چیا ته‌یب" له‌دایكبوی 1985 دیسانه‌وه مانگ‌و رۆژی له‌دایك بون نادیاره واتا له‌نێوان 2-3 ساڵان بوه. 3) خوشكی سێهه‌م له17/3/1988 له‌دایك بوه كه ده‌كاته رۆژێك دوای كیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه ئه‌میان له‌سه‌نته‌ری مایكرۆجین به"بێ‌ناو" تۆمار كراوه.به به‌راوردكردن له‌گه‌ڵ وێنه‌ی منداڵی "ئه‌عزه‌م" كه له‌چ ته‌مه‌نێكدا ئه‌و خانه‌واده "ئێرانیه فارسه" هه‌ڵیانگرتۆته‌وه، بۆمان ئاشكرا بو كه به‌دڵنیاییه‌وه منداڵی سێهه‌م واتا"بێ‌ناو" نیه. هه‌روه‌ها به‌پێی ته‌مه‌نه‌كه‌ی نابێت خوشكی یه‌كه‌میشی بێت كه"چیمه‌ن"ه. كه‌واته به‌دیله‌كه‌ی ته‌نها "چیا" یه چونكه ته‌مه‌نیان له‌یه‌كه‌وه نزیكه‌و ده‌گونجێت. جێی ئاماژه‌یه كه ئه‌م گفتۆگۆیانه ده‌رباره‌ی "ئه‌عزه‌م" له‌گه‌ڵ "سوههیلهخان" له‌ڕێگه‌ی ڤایبه‌ره‌وه بو كه هه‌ر به‌ناوی "ئه‌عزه‌م" بێ ئه‌وه‌ی كه بڵێین"ئه‌عزه‌م" كێیه‌و ره‌نگی چۆنه. هه‌مو ئه‌و گفتوگۆیانهشو وێنه‌كانی "ئه‌عزه‌م" كه "سوههیلهخان" بۆی ره‌وانه ده‌كردم پارێزراون، كه شتی زۆریش هه‌ن لێره‌دا باسمان لێنه‌كردوه. بۆیه "ئه‌عزه‌م"به‌پێی ئه‌و ته‌مه‌نه‌ی كاتی ونبونیو هه‌روه‌ها پشتبه‌ست به‌ئه‌نجامی پشكنینه‌كانی "DNA" ناوی راستی "چیا"یه‌و خوشكی "چرۆ ته‌یب"هو له"چرۆ" مناڵتره. پێویسته ئه‌وه‌ش بڵێین (بارزان محمد باقر) كه زیاتر لهدوساڵو نیو بو له‌چاوه‌ڕوانیدا بو بۆ ئه‌وه‌ی خانه‌واده‌كه‌ی بدۆزێته‌وه، دوای دۆزینه‌وه‌ی "چیا" به‌چه‌ند هه‌فته‌یه‌ك خانه‌واده‌ی ئه‌ویش دۆزرایه‌وه كه ناوه راسته‌كه‌ی (ئالان توفیق)ه، بۆیه له16/3/2016 هه‌ردو كیان (چیا‌و ئالان) بهخانهوادهكانیان شادبونه‌وه. ئه‌وه‌ش بزانرێ كه ئێمه بێئاگابوین له‌وه‌ی ملوانكه‌یه‌ك ناونیشانی (ئالان)بوه له‌نێوان خزمانی ئه‌م دیوو كه له‌لایه‌ن خزمانی ئه‌و دیو بۆی پارێزراوه. به‌ڵام 4 ونبوی دیكه هه‌ر ماونه‌ته‌وه‌و تاوه‌كو ئێستاش خانه‌واده‌یان نه‌دۆزراوه‌ته‌وه!؟
كه‌یسی ونبوانی ههڵهبجهبهشی دوههمچۆنیهتی مامه‌ڵه‌كردنی راگه‌یاندنی كوردی له‌گه‌ڵ كه‌یسی ونبواندائهو پرسیارانه‌ی كه ده‌بێت له‌به‌ڕێزتان بكرێت: هه‌ڵه‌ی "زانستی" یان هه‌ڵه‌ی "راگه‌یاندن" ئێمه به به‌ڵگه‌ی زانستی "DNA" ده‌ڵێین (چرۆ تهیبو چیا ته‌یب) خوشكی (بایۆلۆجی)ین؟ به‌ڵام چه‌ند پرسیارێكی گرنگ هه‌یه له‌م پهیامنێرهو راگهیانكارهی ده‌كه‌ین: 1) لهپرۆگرامهكهتاندا ده‌ڵێن: هه‌ڵه‌ی پشكنینی "DNA"! به‌بێ ئه‌وه‌ی كه ده‌ستنیشانی جۆری هه‌ڵه‌كه بكه‌ن!؟ به‌ڵام من لێره‌وه پێت ده‌ڵێم دو جۆر هه‌ڵه هه‌یه: ا) هه‌ڵه‌ی دهستهنقهست: واتا به‌مه‌به‌ست ئه‌و هه‌ڵه‌یه ئه‌نجام بده‌یت! ب) هه‌ڵه‌ی نه‌زانین له‌كاره‌كه.
ا) به‌مه‌به‌ست ههڵهكرابێت: راگهیانكاری به‌ڕێز،هه‌روه‌ك له‌پێشوتر باسمان لێ‌كرد كه یه‌كه‌م كه‌یسی ونبوانی هه‌ڵه‌بجه كه هات بۆ "سه‌نته‌ری مایكرۆجین" به‌نوسراوی فه‌رمی "ب.گ. شه‌هیدانی سلێمانی" له‌سه‌ره‌تای مانگی 7 / 2013 بو. ئه‌ویش به‌ڕێز (بارزان محمد باقر جعفر) بو (كه دواجار ده‌ركه‌وت "ئالان ته‌وفیق"ه) له‌گه‌ڵ دو خانه‌واده‌ی به‌ڕێزدا یه‌كێك له‌و خانه‌واده به‌ڕێزانه خوالێخۆشبو (مامۆستا فه‌خره‌دین حاجی سهلیمو خێزانه‌كه‌ی). چونكه (بارزان – ئالان) له‌و دایك‌و باوكه نه‌بو! بۆیه رێژه‌ی لێكچونیان نه‌گه‌یشته99% بۆیه ئه‌گه‌ر به‌مه‌به‌ست هه‌ڵه‌مان بكردایه! ئه‌وا به‌دڵنیاییه‌وه (بارزان)مان ده‌دا بهخوالێخۆشبو (مامۆستا فه‌خره‌دین حاجی سه‌لیم)! چونكه تاكۆچی دواییكرد وێڵ بو تامه‌زرۆی دیداری منداڵه ونبوه‌كانی بو. خۆهیچ نه‌بێت خوالێخۆشبو به‌ر له‌كۆچی دوایی هه‌ندێك دڵخۆش ده‌بو و به‌ئاسوده‌یی كۆچی دوایی ده‌كرد نه‌ك به‌حه‌سره‌ته‌وه. ئایا ده‌زانن كه چوار ونبوی دیكه كه زۆر ده‌مێكه به‌ر له(چیا ته‌یب) پرۆفایلیان وه‌رگیراوه‌و ئێستاش له"سه‌نته‌ری مایكرۆجین"ه به‌ڵام خانه‌واده‌كانیان نه‌دۆزراوه‌ته‌وه، به‌مه‌رجێك كه زیاد له70 خانه‌واده پرۆفایلیان هه‌یه‌و چاوه‌ڕوانی هه‌واڵی ئاشنابونهوهن بهونبوهكانیان! ئایا ئێستاپرسیار له‌خۆتان ناكه‌ن كه: بۆ ئه‌و چوار ونبوه‌ی كه ماونه‌ته‌وه هه‌ریه‌كه‌ی نه‌درا به‌یه‌كێك له‌و خانه‌وادانه‌ی كه چاوه‌ڕوانن؟ ئه‌گه‌ر به‌مه‌به‌ست ههڵهكرابێت! ئه‌ی بۆچی ئه‌م چوار كه‌سه ماونه‌ته‌وه؟
ب) (هه‌ڵه‌ی نه‌زانین): ئێستا جێی خۆیه‌تی پرسیار له‌به‌ڕێزت بكه‌ین ته‌نانه‌ت دوای خوێندنه‌وه‌ی ئه‌م راپۆرته‌ش كه زۆر ئاسانكاریمان تێدا كردوه: تۆی به‌ڕێز، چی له‌زانستی "DNA" تێگه‌یشتویت؟ تاوه‌كو به‌و شێوه‌یه ئه‌م هه‌ڵسه‌نگاندنه نابه‌جێیه‌و ئه‌م بڕیاره نابهجێیهش بده‌یت! هه‌ڵسه‌نگاندنی "سه‌نته‌ری مایكرۆجین" ده‌بێت له‌لایه‌نێكه‌وه بێت كه له‌ئاستی "مایكرۆجین"دا بێت یاخود باڵاتر بێت نه‌ك له‌ئاستی خۆی كه‌متر بێت. ئه‌وه‌ش ته‌نانه‌ت نه‌ك له‌كوردستان‌و هه‌رێمی كوردستان به‌ڵكو له‌عیراقیشدا به‌دی ناكه‌یت. بۆ ئه‌و هه‌ڵسه‌نگاندنه، به‌ڕێزتان ده‌توانن په‌یوه‌ندی به(خاچی سور)ه‌وه بكه‌ن به‌تایبه‌ت به‌ڕێوه‌به‌ری (فۆرێنسیك) (د. جاكلین كونزالیس) خه‌ڵكی كۆڵۆمبیایهو نزیكه‌ی 15 ساڵه له‌م بواره كار ده‌كات، هه‌روه‌ها پرۆفیسۆر (ولیام گود وین) كه پرۆفیسۆرێكی ئینگلیزه‌و 20 ساڵه له‌م بواره كار دهكاتو راوێژكاری زانستی پشكنینی "DNA" (خاچی سور)ه. ئه‌م دو به‌ڕێزه له16/2/2017 سه‌ردانی "سه‌نته‌ری مایكرۆجین"یان كرد به‌مه‌به‌ستی هه‌ڵسه‌نگاندنی له‌ڕوی: زانستی‌و پراكتیكه‌وه. ئه‌و هه‌ڵسه‌نگاندنه‌ی "خاچی سور" 180 پلهپێچهوانهی ئه‌و بیروڕا سه‌یره‌ی به‌ڕێزتانه. ده‌توانیت په‌یوه‌ندیان پێوهبكهیتو پرسیار بكه‌یت! یاخود سه‌ردانی "سه‌نته‌ری مایكرۆجین" بكه‌ن تاوه‌كو ئه‌و نامه‌یه ببینن. هه‌روه‌ها، (CyberGene) كۆمپانیایه‌كی سویدیه‌و له"ستۆكهۆڵم"هو له‌ناو به‌ناوبانگرترین ئینستیتوتدایه به‌ناوی (كارۆلینسكا). ئه‌م كۆمپانیایه ماتریاڵی (كیتی "DNA") دروست ده‌كات بۆ پشكنینی كرۆمۆسۆمهكانو هه‌ڵه لهكرۆمۆسۆمهكانو نه‌زۆكی…هتد به‌شێوه‌یه‌كی گشتی هه‌مان سیسته‌می "پشكنینی "DNA"هیه وه‌كو بۆ ناسینه‌وه‌ی كه‌سه‌كان، به‌ڵام به‌رهه‌مه‌كانی ئه‌م كۆمپانیایه بۆ مه‌به‌ستی نهخۆشیو هه‌ڵه لهكرۆمۆسۆمهكاندا به‌كار ده‌هێنین. ئه‌م "كۆمپانیا سویدیه" گرێبه‌ستی له‌گه‌ڵ "سه‌نته‌ری مایكرۆجین-له‌سلێمانی"هه‌یه بۆ هه‌ڵسه‌نگاندنی به‌رهه‌می نوێیان"كیتی نوێ كه دروستی ده‌كه‌ن". واتا به‌رله‌وه‌ی بیخه‌نه بازاڕه‌وه ده‌بێت "مایكرۆجین" كاری له‌سه‌ر بكات‌و رای خۆی له‌سه‌ر بدات (كه پێی ده‌وترێت "Beta Test") ، ئه‌گه‌ر پێویست به‌گۆڕانكاری بكات له‌سه‌ر راوبۆچونی مایكرۆجین ئه‌و گۆڕانكاریانه ئه‌نجام دهدهنو دوای ئه‌وه ده‌یخه‌نه بازاڕه‌وه. تاوه‌كو ئێستا 2 دانه‌مان بۆیان هه‌ڵسه‌نگاندوه، ئێستاش دانه‌یه‌كی (كیتێكی) نوێمان لایه (واتا لهمایكرۆجینه) بۆ ئه‌و مه‌به‌سته كه هێشتا به‌ته‌واوه‌تی بۆمان ههڵنهسهنگاندونو رای خۆمان نه‌نوسیوه بۆ ئه‌و كۆمپانیا سویدیه. ده‌توانیت سه‌ردانی "مایكرۆجین" بكه‌یت بۆ دڵنیایی. ئه‌م كۆمپانیا سویدیه له‌ستۆكهۆلم كه "زانكۆی ستۆكهۆلم"ی لێیه‌و له‌ناو "كارۆلینسكا" كه پڕه له‌گروپی توێژینه‌وه‌ی چاك‌و بێوێنه‌و به‌ناوبانگ! هه‌روه‌ها "ئۆپسالا"و "زانكۆی ئۆپسالا" كه به‌ناوبانگترین زانكۆیه ته‌نها 60 كیلۆمه‌تر دوره له‌ستۆكهۆڵم! سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ش خۆ ئه‌م كۆمپانیایه له‌سه‌رتاسه‌ری جیهاندا بهئێرانو توركیای بهڕێزیشتهوهو زۆربه‌ی وڵاتانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست پرۆدهكت (كیت) ده‌فرۆشێت، زیاد له100-200 تاقیگه‌ی وه‌ك "مایكرۆجین" له‌و هه‌مو وڵاتانه كار به‌و پرۆدهكتانه ده‌كه‌ن. له‌به‌ڕێزتان ده‌پرسم: بۆ گرێبه‌ست له‌گه‌ڵ "مایكرۆجین" ده‌كات؟ خۆ ئه‌گه‌ر ئه‌مه هه‌ڵسه‌نگاندنێكی گه‌وره‌ی له‌ئاستی ئه‌وه‌ی كه (خاچی سور) بۆ "مایكرۆجینی" كردوه بگره زیاتر نه‌بێت كه‌متر نیه‌و سهرتاپاشی پێچه‌وانه‌ی بیر و بۆچونه‌كانی ئێوه‌یه. ئێوه وه‌كو په‌یامنێرو راگه‌یاندكار، ده‌توانن په‌یوه‌ندی به‌و كۆمپانیا سویدیه‌وه بكه‌ن پرسیار له‌سه‌ر توانای زانستی‌و پراكتیكی "سه‌نته‌ری مایكرۆجین" بكه‌ن، یاخود سه‌ردانی مایكرۆجین بكه‌ن بۆ بینینی ئه‌و دهكومێنتانه چونكه له‌ئه‌رشیفی مایكرۆجیندایه! ئه‌وجا وه‌رن به‌راستگۆییه‌وه ره‌خنه له"سه‌نته‌ری مایكرۆجین" بگرن. بۆیه ئه‌گه‌ر به‌ڕێزتان به‌م مه‌به‌سته بڵێن هه‌ڵه‌یه ئه‌وه گومانی تێدا نیه كه تاوانێكی گه‌وره‌تان ئه‌نجام داوه جێگای قبوڵ كردن نیه. چونكه ئه‌م راپۆرتهت كارێكی زۆر نانیشتمانیهو تاڕاده‌یه‌ك به‌خیانه‌تی نیشتمانی هه‌ژمار ده‌كرێت. 2) ئایا پرسیارت له‌خۆت كردوه كه دوای 28 ساڵ دابڕان چۆن دو كه‌س یه‌كده‌گرنه‌وه باخوشكیش بن؟ به‌و مه‌رجه‌ی كه (چیا) لهكولتورێكی دیكه‌و زمانێكی دیكه‌و ته‌نانه‌ت مه‌زهه‌بێكی ئاینی جیاواز په‌روه‌رده كراوه! كه له‌هه‌مو روه‌كانه‌وه زۆر جیاوازه له‌و كولتورو زمان‌و مه‌زهه‌به‌ی (چرۆ ته‌یب) تیایدا په‌روه‌رده‌كراوه!. له‌هه‌موی گرنگتر "چیا" له‌ئێران شوی كردوه‌و خاوه‌نی منداڵه، ئایا به‌عه‌قڵی كێدا ده‌چێت كه ئه‌و واز له‌منداڵه‌كانی بهێنێت له‌به‌ر خاتری خوشك‌و كهسو كاری كه 28 ساڵه نه‌یزانیوه كێن!؟ ئێمه زۆرباش ده‌زانین كه (چیا) چ ئازارێكی ده‌رونی چه‌شتوه له‌ژیانی خۆی (كه بێدایكو بێكه‌س بوه)، ئایا (چیا) ئه‌مه‌نده كاڵفامهو به‌عه‌قڵی كێدا ده‌چێت منداڵی خۆی به‌جێبهێڵێت تاوه‌كو ئه‌و منداڵانه‌ش هه‌مان ئازاری بێدایكی له‌ژیاندا ببینن‌و بچێژن؟ كورد ئه‌ڵێ، مانگه‌شه‌و سه‌ر له‌ئێواره دیاره: ئێمه‌ش هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه ده‌مانزانی كه "مانگی هه‌نگوینی" ئه‌م خێزانه زو كۆتایی دێت! به‌هۆكاری ئه‌وه‌ی كه: (چیا) له‌سه‌ر مه‌زهه‌بی شیعه‌یه‌و (فارس)ه چونكه 28 ساڵهئاوا ژیاوه، ئایا به‌بۆچونی تۆ هه‌روا به‌ئاسانی (چیا) لهمهزههبهكهیو نه‌ته‌وه‌كه‌ی خۆی هه‌ڵده‌گه‌ڕێته‌وه‌و ببێت به‌كوردێكی سونی مهزههبو واز لهمنداڵهكانیشی بهێنێت؟ سه‌یره به‌لامه‌وه كه به‌ڕێزتان له‌باره‌ی ئه‌م كێشه‌یه‌وه ته‌نانه‌ت به‌وشه‌یه‌كیش له‌ڕوه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كه‌وه نه‌دواون! ئه‌گه‌ر په‌یامنێری كه‌ناڵی"NRT" بیت له"هه‌ڵه‌بجه" ده‌بێت ئاگاداری ئه‌و كێشه‌یه بیت! ئه‌گه‌ر ئاگادار نه‌بوبێتیت ئه‌وا كاره‌ساته بۆ كار‌و كه‌سایه‌تی په‌یامنێر. پێویست بو به‌ڕێزت له‌ڕوانگه‌ی (باری كه‌سێتی‌و دهرونیو كۆمه‌ڵایه‌تیه‌وه) باستان له‌كێشه‌ی ونبوان بكردایه كه تاڕاده‌یه‌ك ده‌توانین بڵێین سه‌ركه‌وتو ده‌بون، هه‌روه‌ها بۆ كهناڵهكهشتان ده‌بو به‌سه‌روه‌ری به‌وه‌ی كه باس له: چۆنیه‌تی گه‌ڕانه‌وه‌ی كه‌سه ونبوه‌كان بكه‌ن دوای ناسینه‌وه‌یان بۆ ناو كۆمه‌ڵ‌و خێزانه‌كانیان! كه ئه‌مه‌ش به‌ڕاستی پێویستی بهسهنتهرێك هه‌یه كه‌سانی پسپۆڕی كۆمهڵناسیو ده‌رونناسی كاری تێدابكه‌ن. به‌ڵام به‌داخه‌وه یان دهركتان به‌م كێشه‌یه نه‌كردوه (كه كاره‌ساته) یان نهتانویستوه خۆتانی لێبده‌ن (ئه‌مه‌ش خۆڵكردنه چاوه‌و تاوانه)! به‌داخه‌وه تائێستا خه‌مخۆری ئه‌م حاڵه‌م به‌دی نه‌كردوه جگه له‌ده‌ستوه‌ردان له‌كارێكی وا كه ته‌نها ده‌بێته هۆی دروستكردنی بێ متمانهییو ئاژاوه. 3) بۆ زانیاری زیاتر "سه‌نته‌ری مایكرۆجین" له‌كۆتا مانگه‌كانی 2013و سه‌ره‌تای ساڵی 2014 خۆبه‌خشانه (بێبه‌رابه‌ر) وه‌كو دڵسۆزییهكو ئه‌ركێكی نیشتمانی ده‌ستی كرد به‌كاركردن له‌سه‌ر كه‌یسی ونبوانی "هه‌ڵه‌بجه". به‌ڵام به‌ر له‌وه‌ی كه "مایكرۆجین" ده‌ست به‌و كاره بكات له"لایه‌نی دیكه له‌ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان" كاریان له‌سه‌ر كه‌یسی ونبوانی هه‌ڵه‌بجه كردوه! به‌ڕێزتان ئه‌گه‌ر ئاگادارنین ده‌توانن له"كۆمه‌ڵه‌ی قوربانیانی هه‌ڵه‌بجه" پرسیار بكه‌ن: بۆ ئه‌نجامی ئه‌و پشكنینانه رانهگهیهنرانو هیچ جۆره كاردانهوهیكیش نه‌بو؟ هۆیه‌كه‌ی ئه‌وه‌یه كه ئه‌وانه‌ی به‌ر له"سه‌نته‌ری مایكرۆجین" كاریانكردوه بێگانهنو له(ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم) كاری له‌سه‌ركراوه. بۆیه ئه‌بێ بڕواپێكراوبێت! ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر هه‌ڵه‌ش بێت بێده‌نگی لێبكرێت!؟ بۆیه لێره‌دا به‌وپه‌ڕی متمانهبهخۆوه داواده‌كه‌ین باكهسانی پسپۆڕ‌و شاره‌زا له‌بواری "DNA" كه ئه‌زمونیان "یان هێنده‌ی ئێمه بێت یان زیاتر بێت" وه‌كو بۆ نمونه "د. ولیام گودوینو د. جاكلین كۆنزالیس" بێن به‌راوردێك بكه‌ن له‌نێوان ئه‌و پشكنینانهو پشكنینه‌كانی"سه‌نته‌ری مایكرۆجین". به‌رێز، "سه‌نته‌ری مایكرۆجین" شورهتو ناوبانگی خۆی هه‌یه له‌ده‌ره‌وه‌ی كوردستان، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ش هه‌مان جۆری پشكنینمان بۆ زۆر له‌وڵاتان (ئه‌وروپا)و ئهمهریكاو ئوسترالیا ره‌وانه كراوه‌و بڕواپێكراو بوه!؟ چونكه هه‌مان سیسته‌مه كه هه‌ردولامان به‌كاری ده‌هێنین. 4) هه‌ڵه‌ی راگه‌یاندن نه‌ك هه‌ڵه‌ی زانستی: هه‌رچه‌نده ئێمه راگه‌یاندكار نین‌و زۆر له‌كاری راگه‌یاندن وه‌كو تیۆری نازانین، به‌ڵام هێنده ریپۆرتاژی بیانی (سویدی، ئینگلیزی‌و عه‌ره‌بیمان) بینیوه ئه‌وه‌ی تێگهیاندوین كه ریپۆرتاژێكی وه‌ك له‌م بابه‌ته‌ی به‌ڕێزتان چۆن ده‌توانرێت سه‌ركه‌وتو بێت: أ) هه‌مو بابه‌تێكی زانستی یه‌كێ ده‌ینوسێت‌و پێشكه‌شی ده‌كات كه زۆر شاره‌زایی هه‌بێت له‌كاره زانستیه‌كه‌دا!! ئه‌م هه‌ڵه‌و ره‌خنه‌یه ئاراسته‌ی ده‌زگای كه‌ناڵی"NRT" دهكرێتو ئه‌و به‌رپرسیاره! چونكه ده‌بو به‌رپرسانی كه‌ناڵه‌كه پرسیاریان بكردایه: كه به‌ڕێزیان وه‌كو پێشكه‌شكاری راپۆرته‌كه‌و ریپۆرتاژه‌كه، چه‌نده شاره‌زاییان هه‌یه له‌بابه‌تی زانستی "DNA"و پشكنینه‌كانی؟ خۆ ئه‌گه‌ر هیچ زانیاریه‌كیان نه‌بێت یاخود زۆركه‌م بێت ئه‌وا ده‌بو رێگای بڵاوكردنه‌وه‌یان نه‌دایه.ب) راگه‌یه‌ندكار نابێت بریاری ناڕاست و نابه‌جێ بدات وه‌ك له‌م كه‌یسه‌دا كه دو رای جیاوازی هه‌بێ! به‌ڵكو ده‌بێت رای هه‌ردولا له‌سه‌ر كه‌یسه‌كه بزانێت ئه‌وجا بڕیاری خۆی بدات به‌مه‌رجێ، بڕیاره‌كه‌ش لۆژیكی بێت خۆ ئه‌گه‌ر نالۆژیكی بو ئه‌وا بۆ بینه‌ر یاخود خوێنه‌ری به‌جێده‌هێڵێت. ئه‌گه‌ر له‌حاڵه‌تێكدا لایه‌نی دوهه‌م ئاماده‌ی گفتوگۆ نه‌بو یان په‌یدا نه‌بو! ئه‌وا به‌دڵنیاییه‌وه وه‌كو پرسیار كه‌یسه‌كه ده‌هێڵیته‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی نه‌كه‌وێته هه‌ڵه‌یه‌كی زه‌قه‌وه وه‌ك به‌ڕێزت.بۆیه ئێمه داوا له‌به‌ڕێزتان ده‌كه‌ین كه ئه‌گه‌ر زمانه‌كانی (ئینگلیزی، عه‌ره‌بی یاخود هه‌ر زمانێكی دیكه‌ی زیندو ده‌زانیت) ئه‌وا تازیاترو بههزرهوه سه‌یری راپۆرت‌و ریپۆرتاژهكان بكه له‌كه‌ناڵه‌كانی وه‌كو: BBCو الجزیره‌و الشرقیه….هتد. بۆ ئه‌وه‌ی بزانیت كه راپۆرت‌و ریپۆرتاژ چۆنه! خۆ ئه‌گه‌ر هیچ زمانێكیش نه‌زانیت ته‌نها كوردی بزانیت ئه‌وه كاره‌ساته بۆ راگه‌یاندكار، چونكه بابه‌ته‌كانی زانستی هه‌موی به‌زمانی ئینگلیزی‌و بیانی نوسراون نه‌ك به‌كوردی.ت) ئه‌وانه‌ی كه لهمایكرۆجین كه‌یسه‌كانیان یه‌كلابۆته‌وه ناسنامه‌ی عیراقی‌و هه‌ندێك ئیمتیازاتیشیان وه‌رگرتوه! واتا ئه‌و ناسنامه‌و ئیمتیازانه به‌نده به‌ئه‌نجامی پشكنینه‌وه. له‌وڵاتێك كه یاسا سه‌روه‌ر بێت ناكرێت ناسنامه‌و ئه‌نجام له‌كه‌یسێكی ئاوهادا له‌یه‌ك جیا بكه‌یته‌وه! ئه‌م ریپۆرتاژه دوباره ئه‌وان ونده‌كاته‌وه! چونكه به‌پێی یاسا ده‌بێت ئیمتیازاتهكانو ناسنامه‌یان لێوه‌ربگیرێته‌وه و ره‌وانه‌ی ئه‌و شوێنه بكرێن كه لێوه‌ی هاتون. كاكی به‌رێز: تۆ وه‌كو راگهیانكارو په‌یامنێری كه‌ناڵێك "بابه‌تێكی" هه‌ستیاری گرنگت له‌به‌رده‌ستدا بو ئه‌ویش (ونبوانو چۆنیه‌تی گه‌ڕانه‌وه‌یان بۆ ناو كۆمه‌ڵ‌و خانه‌واده‌ی ره‌سه‌نی خۆیان). هه‌روه‌ها كه‌ناڵێكی پر بینه‌ری چاكت له‌به‌ر ده‌ستدا بو، كه ده‌تتوانی زۆر چاك هه‌ردوكیان به‌كاربهێنیت بۆ مه‌به‌ستێك: كه چۆن ئه‌م كێشه كۆمه‌ڵایه‌تیانه‌ی ونبوانو خانه‌واده ره‌سه‌نه‌كانیان كه دوچاری ده‌بن دوای ناسینه‌وه‌یان چاره‌سه‌ر بكرێن؟ ئه‌مه‌یان كاری "سه‌نته‌ری مایكرۆجین" نیه چونكه ئێمه ده‌زگایه‌كی زانستینو كاری خۆمان ئه‌نجامداوه. له"سه‌نته‌ری مایكرۆجین" خه‌ڵك ده‌ناسرێته‌وه وه‌ك ئه‌وه‌ی (1+1=2) هیچ هه‌ڵه‌یه‌ك له‌و ئه‌نجامه‌دا نیه. به‌ڵكو ئه‌مه كاری میرییهو ده‌بوایه به‌ڕێزتان له‌ڕێی كه‌ناڵی "NRT" كه كهناڵیكه بینه‌ری زۆره، حكومه‌ت ئاگادار بكه‌نه‌وه‌و جه‌خت بكه‌نه‌وه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه چۆن‌و چ رێگه‌چاره‌یه‌ك بگیرێته به‌ر بۆ چاره‌سه‌ركردنی ئه‌م كێشانه.بۆیه كه نه‌تتوانی هه‌م "كهناڵو هه‌م بابه‌ت" به‌پێی سه‌نگینی خۆیان به‌كاربهێنیت! ئه‌وا ههردوكیانت له‌كه‌دار كردوه به‌م ریپۆرتاژه ناته‌واوو ناتهندروستهت. له‌كۆتاییدا ده‌ڵێین: راگه‌یاندن ئه‌و دهمو زمانه‌یه كه ده‌توانێ راستیه‌كان زۆر جوان بكا، سه‌ری ئه‌و سهكۆیهشی پێ به‌رز بكاته‌وه كه لێوه‌ی ده‌دوێ. خۆ ئه‌گه‌ر پێچه‌وانه‌كه‌ی بو ویستی راستی بشێوێنێ! ئه‌وا خۆی‌و ئه‌و سه‌كۆیه‌ی لێوه‌ی ده‌دوێت له‌كه‌دار ده‌بن، چونكه راستیه‌كه خۆی هه‌یه‌و هه‌رچه‌نده به‌خواستی ئه‌ویش نه‌بێت. سلێمانی /هه‌رێمی كوردستان
بڵاوكراوه‌ته‌وه له 15-07-2017
|
<urn:uuid:c517533e-0d82-44fe-8052-95e28f0e461c>
|
CC-MAIN-2017-30
|
http://www.awene.com/2017/07/15/50534/
|
2017-07-26T05:06:12Z
|
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2017-30/segments/1500549425766.58/warc/CC-MAIN-20170726042247-20170726062247-00564.warc.gz
|
ckb
| 0.987991 |
Arab
| 3 |
{"ckb_Arab_score": 0.9879907965660095}
|
له ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌دا، 22 ی مانگی حه‌وتی ساڵی 2007 دا هه‌ڵبژاردنه‌كانی توركیا به‌ڕێوه ده‌چێت.
له‌م هه‌ڵبژاردنه‌دا، گه‌لی توركیا نوێنه‌ری خۆیان بۆ په‌رله‌مان هه‌ڵده‌بژێرن و ئه‌وانیش سه‌رۆكی ووڵات ده‌ست نیشان ده‌كه‌ن. له‌م هه‌ڵبژاردنه‌دا، 41 ملیۆن كه‌س مافی ده‌نگدانی هه‌یه.
زۆربه‌ی كاندیده‌كان گله‌یی ئه‌وه ده‌كه‌ن كه ڕێژه‌ی له سه‌دا 10 ئاسته‌نگێكه له به‌رده‌م زۆربه‌ی پارته‌كاندا. هه‌ر پارتێك كه بیه‌وێت گروپێكی له نێو په‌رله‌ماندا هه‌بێت ده‌بێت به لایه‌نی كه‌مه‌وه له سه‌دا 10 ی ده‌نگه‌كان به ده‌ست بهێنێت. كورده‌كانیش له‌م هه‌ڵبژاردنه‌دا وه‌ك كاندیدی سه‌ربه‌خۆ به‌شداری ده‌كه‌ن.
به‌رنامه‌ی هه‌له‌و واشنتۆنی ئه‌م هه‌فته‌یه تیشك ده‌خاته سه‌ر هه‌ڵبژاردنه‌كانی توركیا و ده‌خیلی شه‌ممۆ میوانداری سێ میوان ده‌كات: سیاسه‌تمه‌دار و ئه‌ندامی پێشووی په‌رله‌مانی توركیا ئه‌حمه‌د تورك و سیاسه‌تمه‌دار د. ناجی كوتلای و لێكۆڵه‌ره‌وه سه‌ردار شه‌نگول.
بۆ گوێگرتن له درێژه‌ی به‌رنامه‌كه، كرته له‌سه‌ر ئه‌و لینكه یان به‌سته‌ره‌ی سه‌ره‌وه‌ی ئه‌م لاپه‌ڕه‌یه بكه.
|
<urn:uuid:6b5429fb-0bcb-4d73-96ac-93cb494bf80c>
|
CC-MAIN-2017-30
|
https://www.dengiamerika.com/a/a-58-2007-07-27-voa2-89188027/946919.html
|
2017-07-27T02:45:42Z
|
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2017-30/segments/1500549426951.85/warc/CC-MAIN-20170727022134-20170727042134-00644.warc.gz
|
ckb
| 0.995488 |
Arab
| 8 |
{"ckb_Arab_score": 0.9954879879951477}
|
لەگەڵ ئەوەشدا وەک سەرکردە باڵاکانی شیعەو گەورە کاربەدەستانی حکومەتی عێراقیش دەڵێن پێکهێنانی هێزی حەشدی شەعبی بۆ شەڕی دژی ڕێکخراوی دەوڵەتی ئیسلامییە، بەڵام هەر لە سەرەتای دامەزراندنی ئەم هێزەوە ڕەخنەو ناڕەزایی هەبووە بەرامبەر حەشدی شەعبی و بە تایبەتیش هاوکاتی شەڕەکانی ئازاد کردنی شاری تکریت دانیشتوانی ئەو پارێزگایە وەها ئەم هێزەیان دەناساند کە هێزێکە بۆ تۆڵە کردنەوە لە سوننەکان و ئاماژەیان بە گەلێک پێشێلکاری ئەم هێزە دەکرد.
مەهدی ئەلحافز سیاسەتمەدارێکی عەرەبی سوننەیەو دەڵێت ئەم شەڕانەی نێوان حەشدی شەعبی و هێزی پێشمەرگە چاوەڕوانکراو بوون.
مەهدی ئەلحافز کە پێشتر پۆستی وەزیری پلاندانانی هەبووە لە عێراقدا دەڵێت ناکۆکی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا کێشەیەکی گەورەیە لە وڵاتەکەدا، جیاوازی لەسەر نەوت هەیە، جیاوازی لەسەر ناوچە جێناکۆکەکان هەیە و ئێشتاش کێشەیەکی نوێ دروست بووە کە کێشەی شاری شەنگالە، ئێستا هێزی پێشمەرگە و سەرکردایەتی کورد دەڵێن شەنگال ناوچەیەکی کوردییە، و دەبێت لە چوارچێوەی سنوری هەرێمی کوردستاندا بێت و حکومەتی نێوەندیش ڕایەکی پێچەوانەی هەیە و دەڵیت کێشەکان هەروادێ و قوڵتر دەبنەوە لە نیوان بەغدا و هەولێردا.
هاوکات عەلی ئەلفەیز، ئەندامی فراکسیۆنی دەوڵەتی یاسا لە پەرلەمانی عێراق دەڵێت ئەم شەڕانەی نێوان هێزەکانی پێشمەرگە و حەشدی شەعبی چاوەڕوان کراو نەبوون، بەڵام جیاوازییەکان ڕۆڵیان هەبووە.
ئەم ئەندامە شیعەیەی پەرلەمانی عێراق دەڵێت شەڕەکان چاوەڕوان نەکراو بوون، بەڵام جیاوازی ڕیشەیی هەیە لە نیوان هەردوو لادا وەک کورد و حکومەتی عێراق لەوانە دۆسێی نەوت و ناردنە دەرەوەی نەوت، لەسەر بەندی 140 و هەروەها لەسەر شەنگال و هەڵکردنی ئاڵای کوردستان لە شاری شەنگال.
ئارام شێخ موحەمه‌د جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق درەنگانێکی ڕۆژی یەکشەممە لەگەڵ حەیدەر عەبادی سەرهک وەزیری وڵاتەکەدا کۆبووەوە بۆ چارەسەرکردنی ئەم کێشانەی نێوان حەشدی شەعبی و هێزی پێشمەرگە.
جێگری سه‌رۆکی په‌رله‌مان ده‌ڵێت ڕژدی له هه‌ڵوێسته‌کانی به‌ڕێز عه‌بادیدا بینیوه بۆ چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌کان.
شەڕەکانی دووزخورماتوو وەک چاو‌دێر دەڵین زەنگێکی ترسناکە بۆ ڕووداوی تری نەخوازراو لە ناوچە جێناکۆکەکانی تری عێراقدا. وەک دەگوترێت ڕێبەرانی کورد لە وڵاتەکەدا دەخاتەبەردەم بەرپرسیارێتییەوە بۆ وەلاوەنانی جیاوازییەکانی نێوانیان و کارکردنی پێکەوەیی لە شەڕی دژی دەوڵەتی ئیسلامی و ڕێگەگرتن لە مەترسییەکانی حەشدی شەعبی کە هەندێک چاو‌دێر بە داعشی شیعە ناودێری دەکەن.
له‌سه‌ر بنچینه‌ی وتووێژه‌کانی له‌گه‌ڵ ئارام شێخ موحه‌مه‌د، جێگری سه‌رۆکی په‌رله‌مانی عێراق، مه‌هدی ئه‌لحافز، سیاسه‌تمه‌داری عه‌ره‌بی سوننه، عه‌لی ئه‌لفه‌یز، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق له فراکسیۆنی ده‌وڵه‌تی یاسا، به‌ڵێن ساڵح ئه‌م ڕاپۆرته‌ی ئاماده کردووه.
زانیاری زیاتر له ده‌قی ڕاپۆرته‌که‌دایه:
|
<urn:uuid:db7dfb2e-59a7-4dcf-902b-f31276060bb6>
|
CC-MAIN-2017-30
|
https://www.dengiamerika.com/a/3061211.html
|
2017-07-28T02:35:21Z
|
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2017-30/segments/1500549436321.71/warc/CC-MAIN-20170728022449-20170728042449-00235.warc.gz
|
ckb
| 0.908455 |
Arab
| 13 |
{"ckb_Arab_score": 0.9084550738334656, "sdh_Arab_score": 0.06958717852830887, "hac_Arab_score": 0.02186354622244835}
|
سه‌رۆكی گورجسـتان میخائێـل شـاكه‌شڤیلی ڕوسـیای تاوانباركرد به پـێشـێـلكردنی یاسای
نێونه‌ته‌وه‌یی له ده‌ست تێـوه‌ردان له كاروباری ناوخۆی گورجسـتان له كۆماری ئه‌بخازیا.
به‌ڕێز شـاكه‌شڤیلی ڕۆژی هه‌ینی له كۆبوونه‌وه‌ی كۆمه‌ڵه‌ی گشتی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان ئه‌م قسـانه‌ی كرد. هه‌روه‌ها سه‌ربازانی ئاشتی پارێزی ڕوسیشی تاوانبار كرد به‌وه‌ی له ناوچه‌كانی ئه‌بخازیا و باشوری ئۆسـستیا پـشـتگیری له جودایی خوازه‌كان ده‌كه‌ن.
به‌ڕێز شـاكه‌شڤیلی بێـزاری خۆشی له قـسهكانی سه‌رۆكی ڕوسی ڤلادیمیر پوتین ده‌ربڕی كه له‌م دوایـیانه‌دا گوتبووی مۆسـكۆ پـشـتگیری له سه‌ربه‌خۆیی كۆسۆڤۆ ده‌كات ئه‌گه‌ر نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان ڕێـگه به ئه‌بخازیا و باشوری ئۆسـستیا بده‌ن له گورجسـتان جیابـێـتهوه. به‌ڕێز شـاكه‌شڤیلی له میانه‌ی گوتاره‌كه‌یدا گوتی ده‌مه‌وێت به بیر هه‌مووتانی بـهێنمهوه وڵاته‌كه‌م بۆ فرۆشـتن و سه‌وداكردن نیـیه، وه هه‌ر ئاماژه‌یه‌ك به هێنانه‌وه‌ی ئه‌بخازیا و باشوری ئۆسـستیا به نمونه له شـوێنی خۆیدا نیـیه و گوته‌یه‌كی بێ باكانهیه. گوتیشی ئه‌گه‌ر مۆسـكۆ له‌م قسـانه به‌رده‌وامبێت ئه‌وا ئاسه‌واری درێـژخایه‌نی به سه‌ر جیهاندا ده‌بێت.
|
<urn:uuid:dc373b13-4fb6-490d-b747-8687a692e446>
|
CC-MAIN-2017-30
|
https://www.dengiamerika.com/a/a-58-2006-09-23-voa1-89175767/944501.html
|
2017-07-21T06:40:25Z
|
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2017-30/segments/1500549423723.8/warc/CC-MAIN-20170721062230-20170721082230-00444.warc.gz
|
ckb
| 0.99785 |
Arab
| 10 |
{"ckb_Arab_score": 0.997849702835083}
|
سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان بان کی موون پرسەو سەرەخۆشی ئاراستەی خێزان و دۆستانی ئەو 41 کەسە کرد کە ڕۆژی هەینی بەهۆی هێرشێکی خۆکوژی لە بەردەم یاریگەیەکی تۆپی پێ لە عێراق کوژران و ڕایگەیاند کۆمەڵگای نێونەتەوەیی لەم ساتە سەختەدا لەگەڵ عێراقییەکاندا دەبێت.
لە میانەی سەردانێکی فەرمی بۆ عێراق ڕۆژی شەممە بەڕێز بان گوتی شەڕی دژ بە دادعش، کە بەرپرسیارێتی ئەو هێرشەیان گرتۆتە ئەستۆ، دەبێت بە پێی ئاسای نێونەتەوەیی بێت نابێت گرتن و کوشتنی هەڕەمەکی لەو ناوچانەدا تێدابێت کە لە دەستی داعش ئازاد کراون.
هێرشەکەی ڕۆژی هەینی لە میانەی یارییەکی تۆپی پێ بوو لە ئەسکەندەرییە.
|
<urn:uuid:c4c1293a-735a-4ad2-94b2-c1b5dec53b54>
|
CC-MAIN-2017-30
|
https://www.dengiamerika.com/a/3256108.html
|
2017-07-27T18:37:16Z
|
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2017-30/segments/1500549429417.40/warc/CC-MAIN-20170727182552-20170727202552-00284.warc.gz
|
ckb
| 0.925243 |
Arab
| 13 |
{"ckb_Arab_score": 0.9252432584762573, "sdh_Arab_score": 0.03769963979721069, "hac_Arab_score": 0.03704560175538063}
|
رووداو - هه‌ولێر
له خولی باسكه‌ی یانه‌كانی ئه‌وروپادا، یانه‌ی ریال مه‌درید به‌رامبه‌ر یانه‌ی سێرڤینا زڤێردا دووچاری شكست هات، كه ئه‌مه سێیه‌م شكستی ریاله له ماوه‌ی 5 یاری رابردوودا.
یارییه‌كه له به‌لگرادی پایته‌ختی سڕبیا كرا و تێیدا ریال مه‌درید یارییه‌كه‌ی به 70-82 خاڵ به یانه‌ی سێرڤینا زڤێردا دۆڕاند.
یارییه‌كه به‌هێز بوو، جه‌ماوه‌رێكی یه‌كجار زۆر ئاماده‌ی بوون.
به‌م سه‌ركه‌وتنه تیپه‌كه‌ی سڕبیا له پله‌ی نۆیه‌می ریزبه‌ندییه به 6 سه‌ركه‌وتن و 8 دۆڕان.
له به‌رامبه‌ردا ریال مه‌درید له پله‌ی چواره‌مه، كه 9 بردنه‌وه و5 دۆڕانی هه‌یه.
|
<urn:uuid:d47391ec-2957-481c-945e-b5a28756c49b>
|
CC-MAIN-2017-30
|
http://www.rudaw.net/sorani/sports/231220161
|
2017-07-24T02:36:26Z
|
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2017-30/segments/1500549424683.39/warc/CC-MAIN-20170724022304-20170724042304-00564.warc.gz
|
ckb
| 0.989509 |
Arab
| 4 |
{"ckb_Arab_score": 0.9895094633102417}
|
وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا ده‌ڵێت ڕاوێژ به هاوپه‌یمانه‌کانی ده‌کات سه‌باره‌ت به بژاره له‌شـکریـیه‌کان بۆ چۆنێتی مامه‌ڵه‌کردن له‌گه‌ڵ ڕێبه‌ری لیبی موعه‌مه‌ر ئه‌لقه‌زافی که به شێویه‌کی توند سه‌رکوتی هێزه‌کانی ئۆپـۆزسیۆن ده‌کات ئه‌وانه‌ی هه‌وڵی کۆتاییهێنان به حوکمڕانیه‌که‌ی ده‌ده‌ن که‌وا بۆ 42 سـاڵه درێژه‌ی خایاندووه.
ڕۆژی دووشه‌ممه کاربه‌ده‌سـتانی ئه‌مه‌ریکا گوتیان بیر له هه‌موو بژاره‌کان ده‌کرێته‌وه، له‌وانه سه‌پاندنی ناوچه‌یه‌کی قه‌ده‌غه‌ی فڕین بۆ ڕێـگه‌گرتن له هێزی ئاسـمانی موعه‌مه‌ر قه‌زافی له‌وه‌ی هێرشی دیکه بکاته سه‌ر سه‌رهه‌ڵداوانی ئه‌وانه‌ی کۆنتڕۆڵی ڕۆژهه‌ڵات و چه‌ند به‌شـێـکی ڕۆژئاوای وڵاته‌که ده‌که‌ن.
سه‌ره‌ک وه‌زیری به‌ریتانیاش ده‌یڤد کامیرۆن گوتی وڵاته‌که‌ی هه‌روه‌ها کار له‌سه‌ر پـلانێـک ده‌کات بۆ سه‌پاندنی ناوچه‌یه‌کی قه‌ده‌غه‌ی فڕین به‌سه‌ر لیبیادا.
فه‌رمانده له‌شـکریـیه‌کانی ئه‌مه‌ریکاش گوتوویانه چه‌ند یه‌که‌یه‌کی هێزی ده‌ریایی و ئاسـمانیـیان له لیبیاوه نزیک کردۆته‌وه هه‌تاوه‌کو ئاماده بێت بۆ جێبه‌جێـکردنی هه‌ر بڕیارێـک که له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی سه‌رۆک ئۆباماوه ده‌ربچێت بۆ ئه‌رکه مرۆیـیه‌کان و هه‌روه‌ها فه‌رمانی دیکه.
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریکاش لای خۆیه‌وه گوتی له‌م ڕۆژانه‌ی دوایی واشنتن په‌یوه‌ندی به ئۆپـۆزسیۆنی لیبیـهوه کردووه تا بزانێت پـێداویسـتی و مهترسـیـیهکانیان چین. به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شـدا باڵیۆزی ئه‌مه‌ریکا له نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان سوزن ڕایس گوتی هێشـتا زووه باس له یارمه‌تی له‌شـکری بۆ ئۆپـۆزسیۆنی لیبی بکرێت له کاتێـکدا هه‌وڵی خۆ ڕێـکخسـتنی زیاتری خۆیان ده‌ده‌ن.
هه‌روه‌ها وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا گوشـاری دارایی زیاتری خسـتۆته سه‌ر حکومه‌تی موعه‌مه‌ر قه‌زافی دوابه‌دوای سه‌پاندنی سـزای یه‌ک لایه‌نه به‌سه‌ریدا له هه‌فته‌ی ڕابردوودا، ئه‌ویش به سڕکردنی 30 ملیار دۆلاری بنه‌ماڵه‌که‌ی که له ئه‌مه‌ریکادایه. کاربه‌ده‌سـتێـکی خه‌زێنه‌ی ئه‌مه‌ریکا گوتی ئه‌مه زۆرترین بڕه پاره‌یه که هه‌تاکو ئێسـتا له لایه‌ن حکومه‌تی ئه‌مه‌ریکا سڕکردنی په‌سه‌ند کرابێت له یه‌ک بڕیاردا.
وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا و هاوپه‌یمانه ڕۆژئاوایـیه‌کانی ده‌یانه‌وێت به‌ڕێز قه‌زافی ده‌سـتبه‌جێ ده‌سـتبه‌رداری ده‌سه‌ڵات بـبێت، ده‌شڵێن ئه‌و شه‌رعیـیه‌تی خۆی له‌ده‌سـتداوه پاش ئه‌وه‌ی هێزه‌کانی به سه‌دان خۆپـیشـانده‌ری ئۆپـۆزسیۆن و ئه‌ندامانی له‌شـکر ئه‌وانه‌ی لێی ههڵگڕاونهتهوه کوشـتووه له ماوه‌ی ئه‌و ڕاپه‌ڕینه‌ی که دوو هه‌فته‌یه ده‌سـتیپـێکردووه.
|
<urn:uuid:5a1a2051-3170-4501-b0de-6ed3e385d72e>
|
CC-MAIN-2017-30
|
https://www.dengiamerika.com/a/libya-reaction-1mar11-117148808/966812.html
|
2017-07-25T00:40:05Z
|
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2017-30/segments/1500549424945.18/warc/CC-MAIN-20170725002242-20170725022242-00644.warc.gz
|
ckb
| 0.999154 |
Arab
| 8 |
{"ckb_Arab_score": 0.9991540908813477}
|
دیپلۆماتانی باڵای ئه‌مریکا و به‌ریتانیا کۆتای‌یان به کۆبونه‌وه
دوو ڕۆژییه‌که‌یان له به‌غدای پایته‌ختی عێراق هێنا. له میانه‌ی ئه‌م کۆبونه‌وانه‌دا، خانم کۆنده‌لیزا رایس و به‌ڕێز جاک سترۆ دواوایان له ڕێبه‌رانی عێراقی کرد به زووترین کات حکومه‌تێکی نوێ پێک بهێنن.
له میانه‌ی کۆنگره‌یه‌کی ڕۆژنامه‌وانی ڕۆژی دووشه‌ممه‌دا، کۆنده‌لیزا رایسی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریکا و جاک سترۆی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی به‌ریتانیا گوتیان عێراق پێویستی به حکومه‌تێکی یه‌کگرتووی به‌هێز هه‌یه.
ڕۆژی یه‌کشه‌ممه‌ش، هه‌ردوو دیپلۆمات ڕایانگه‌یاند که‌وا عێراقیه‌کان ئارامیان به‌رامبه‌ر به ڕێبه‌ره سیاسیه‌کانیان نه‌ماوه به‌هۆی ئه‌وه‌ی پاش چوار مانگ له ووتوێژکردن، هێشتا ناتوانن له‌سه‌ر پێکهاتنی حکومه‌تێکی یه‌کگرتوو ڕێک بکه‌ون.
|
<urn:uuid:c77549b5-76fb-4e87-aec5-48ab4567a2b8>
|
CC-MAIN-2017-30
|
https://www.dengiamerika.com/a/a-58-2006-04-03-voa3-89183327/945986.html
|
2017-07-26T00:57:05Z
|
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2017-30/segments/1500549425737.60/warc/CC-MAIN-20170726002333-20170726022333-00004.warc.gz
|
ckb
| 0.996566 |
Arab
| 9 |
{"ckb_Arab_score": 0.9965660572052002}
|
سیناتۆر هێله‌ری كلنتن ده‌ڵێت ئه‌گه‌ر له هه‌فته‌ی داهاتوودا وه‌ك وه‌زیری ده‌ره‌وی ئه‌مریكا متمانه‌ی درایه ئه‌وا هه‌وڵی دانانی" هێزی زیره‌ك" ده‌دات وه‌ك دیپـلۆماسی بۆ هێنانه‌كایه‌ی ڕۆژههڵاتێـكی ناوه‌ڕاستی پارێزراو و ئاشتیخواز.
خانم كلنتن له به‌رده‌م كۆمیته‌ی په‌یوه‌ندیـیه دهرهوهیییهكانی سیناتی ئه‌مریكادا ئاماده‌بوو وه‌ك به‌شـێـك له پـرۆسه‌ی متمانه پـێدانی تا بـبێته گه‌وره دیپـلۆماتی وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا.
په‌یامنێری ده‌نگی ئه‌مریكا ده‌یڤد گاڵست له وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكاوه ڕاپـۆتێـكی له‌و باره‌یه‌وه ناردووه و هاوكارانمان به‌ڵێن سـاڵح و هێرۆ زه‌نگه‌نه به كوردی ئاماده‌یان كردووه، ده‌توانن گوێبیسـتی بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 3:50 خوله‌كه.
|
<urn:uuid:4718ec0b-3cf5-47db-9407-c0bbfffbd17f>
|
CC-MAIN-2017-30
|
https://www.dengiamerika.com/a/a-58-2009-01-14-voa4-89225972/953815.html
|
2017-07-26T00:57:02Z
|
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2017-30/segments/1500549425737.60/warc/CC-MAIN-20170726002333-20170726022333-00004.warc.gz
|
ckb
| 0.972017 |
Arab
| 9 |
{"ckb_Arab_score": 0.9720171093940735, "sdh_Arab_score": 0.02451011911034584}
|
سه‌رۆکی وڵاته یه‌کگرتووه‌کان باراک ئۆباما بانگهێشـتی ڕێبه‌رانی کۆماری و دیموکراتی کۆنگرێسی کردووه بۆ دۆزینه‌وه‌ی ڕێـگایان بۆ پـێـکه‌وه کارکردن له‌سه‌ر مه‌سه‌له سه‌ره‌کیـیه‌کان، ئه‌مه‌ش پاش ئه‌وه‌ی که کۆماریـیه‌کان له هه‌ڵبژاردنه‌کانی نیو تێرمدا کۆنتڕۆڵی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانیان گرته ده‌سـته‌وه.
ڕۆژی پـێنجشه‌ممه سه‌رۆک ئۆباما پاش کۆبوونه‌وه‌یه‌کی کابینه‌ته‌که‌ی گوتی که‌وا خۆی داوای له دوو ڕێبه‌ری کۆماریـیه‌کان کردووه، واته ڕێبه‌ری که‌مینه‌ی سینات میچ مه‌ککۆنێڵ و ئه‌ندامی کۆنگرێس جان به‌ینه‌ر که له‌گه‌ڵ ڕێبه‌ری زۆرینه‌ی سینات هاری ڕیدی دیموکرات و سه‌رۆکی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران نانسی پـلۆسی له 18 ی ئه‌م مانگه له کۆشـکی سـپی کۆبـبنه‌وه.
چاوهڕواندهکرێت جان به‌ینه‌ر بـبێته سه‌رۆکی داهاتووی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران کاتێـک که کۆنگرێسی نوێ له مانگی یه‌ک ده‌سـتبه‌کارده‌بێت.
سه‌رۆک ئۆباما گوتی کۆبوونه‌وه‌که سه‌نگی ده‌خاته سه‌ر ئه‌وه‌ی چی له ده‌توانرێت بکرێت بۆ دۆزینه‌وه‌ی ڕێـگه چاره‌سه‌ری بۆ مه‌سه‌له ههنووکهیـیهکانی ئابوری به‌ر له‌وه‌ی کۆنگرێسی نوێ ده‌سـتبه‌کاربێت. گوتی ئه‌مه گرنگه که به‌ره‌و پـێشه‌وه بڕۆیت، چونکه خه‌ڵـکی ئه‌مه‌ریکا نایانه‌وێت حکومه‌ت بکه‌وێته مشـتومڕی حزبایهتیـیهوه و هیچ شـتێـک وه‌ده‌ست نه‌یه‌ت.
له هه‌مان کاتدا ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه سیناتۆر میچ مه‌ککۆنێڵ هه‌ندێ له به‌رنامه‌ی پارتیـیه‌که‌ی دیاریده‌کات، له نێویاندا هه‌وڵێـک بۆ لێـسهندنهوهی کۆشـکی سـپی له سه‌رۆک ئۆباما.
بڕیاره سیناتۆر مه‌ککۆنێڵ ئه‌و مه‌سه‌له‌یه له وتارێـکی له کۆنسێرڤه‌تیڤ هێرتیج فاوهندهیشندا باس بکات.
له هه‌ندێ بڕگه‌ی وتاره ئامادهکراوهکهیدا سیناتۆر مه‌ککۆنێڵ به‌رگری له‌و تێبینیـیانه ده‌کات که‌وا تێدا گوتبووی ئه‌رکی سه‌ره‌کی کۆماریـیه‌کان له دوو سـاڵی داهاتوودا پـێویسـته دڵنیاکردنی ئه‌وه‌بێت که سه‌رۆک ئۆباما بۆ گه‌ڕێـکی دیکه‌ی سه‌رۆکایه‌تی هه‌ڵنه‌بژێردرێته‌وه.
مه‌ککۆنێڵ ده‌ڵێت ته‌نیا ڕێگا بۆ پارتیـیه‌که‌ی بۆ جێبه‌جێکردنی ئامانجه‌کانی له‌مه‌ڕ پـوچه‌ڵکردنه‌وه‌ی قانونی بایه‌خی ته‌ندروسـتی سه‌رۆک ئۆباما و بڕینی خه‌رجی و که‌مکردنه‌وه‌ی قه‌واره‌ی حکومه‌ت، ئه‌وه‌یه یه‌کێـک له کۆشـکی سـپی دابنێت که‌وا ئه‌و هه‌نگاوانه ڤیتۆ نه‌کات.
هه‌ڵبژاردنی داهاتووی سه‌رۆکایه‌تی ئه‌مه‌ریکا له سـاڵی 2012 ئه‌نجام ده‌درێت.
کۆماریـیه‌کان ئه‌وه‌نده کورسـیـیان له ده‌نگدانه‌که‌ی ڕۆژی سێشه‌ممه برده‌وه که کۆنتڕۆڵی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران بگرنه ده‌سـته‌وه و هه‌ندێ کورسی سیناتیشیان له دیموکراته‌کان سه‌نده‌وه.
سه‌رۆک ئۆباما دانی پـیانا که پارتیـیه‌که‌ی شـکسـتێـکی مه‌زنی له ده‌نگدانه‌که خواردووه و ده‌ڵێت دۆڕانه‌کانی دیموکرات ڕه‌نگدانه‌وه‌ی بێزاریـیه سه‌باره‌ت به خراپـی باری ئابوری.
شایه‌نی باسه ئه‌و کاندیدانه‌ی که فه‌رمانداری پـێشـووی ویلایه‌تی ئالاسـکا سارا په‌یلن پـشـتیوانی لێـکردن له بزوتنه‌وه‌ی تی پارتیدا هه‌ندێـکیان سه‌رکه‌وتنیان وهدهسـتهێناوه و هه‌ندێـکیان بوونه مایه‌ی ئه‌وه‌ی کۆماریـیه‌کان نه‌توانن کورسی سینات له ولایه‌ته‌کانی مه‌ین و نیڤادادا ببه‌نه‌وه.
|
<urn:uuid:e7c240f7-c067-4877-a8b7-50bf025d2d3b>
|
CC-MAIN-2017-30
|
https://www.dengiamerika.com/a/us-elections-4nov10-106712499/962634.html
|
2017-07-26T00:57:01Z
|
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2017-30/segments/1500549425737.60/warc/CC-MAIN-20170726002333-20170726022333-00004.warc.gz
|
ckb
| 0.99939 |
Arab
| 11 |
{"ckb_Arab_score": 0.9993897676467896}
|
نوری مالیکی سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق سه‌ردانی ئه‌مه‌ریکای کرد‌و له‌گه‌ڵ سه‌رۆک براک ئۆباما‌و به‌رپرسانی دیکه‌ی ئه‌مه‌ریکا کۆبووه‌وه. مه‌به‌ستی سه‌ره‌کی سه‌ردانه‌که‌ی مالیکی بۆ ئه‌مه‌ریکا زیادبونی ئاستی چالاکییه‌کانی تێرۆریستی تۆڕی ئه‌لقاعیده‌یه له عێراق هاوکاری له‌شکری ئه‌مه‌ریکاییه بۆ ئه‌و مه‌به‌سته. نوسه‌رو ڕۆژنامه‌وان" له‌تیف فاتیح فه‌ره‌ج " ده‌ڵێت به‌رپرسانی دیکه‌ی عێراقیش هۆکاری کێشه‌کانی وڵاتن نه‌ک ته‌نها به‌رێز مالیکی.
زانیاری زیاتر له ده‌قی گفتوگۆکهدایه
|
<urn:uuid:28d962b8-f424-42cd-aec9-22c1d5203181>
|
CC-MAIN-2017-30
|
https://www.dengiamerika.com/a/1782166.html
|
2017-07-27T20:46:08Z
|
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2017-30/segments/1500549429485.0/warc/CC-MAIN-20170727202516-20170727222516-00164.warc.gz
|
ckb
| 0.991445 |
Arab
| 12 |
{"ckb_Arab_score": 0.9914445877075195}
|
هاوکارمان حه‌یده‌ر که‌ریم بۆ به‌رنامه‌ی کورد له تاراوگه‌ی ئه‌م جاره وتووێژی له‌گه‌ڵ ئه‌ندازیار حه‌مه میروه‌یسی له ویلایه‌تی کۆلۆرادۆ سـازداوه سه‌باره‌ت به کتێـبێـک که له‌سه‌ر ماده‌کان نووسیویه‌تی.
حه‌مه میروه‌یسی نووسه‌ری کتێبی " گه‌ڕانه‌وه‌ی ماده‌کان" خه‌ڵـکی ناوچه‌ی خانه‌قینه و له سـاڵی 1975 پاش هه‌ره‌سهێنانی شۆڕشی ئه‌و ده‌مه‌ی کوردی عێراق وه‌ک په‌نابه‌ر ڕووی له ئێران کردووه، له سـاڵی 1976 به‌ره‌و وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا هاتووه و له ویلایه‌تی نۆر‌ث داکۆتا جێـگیربووه و له زانکۆکه‌ی به‌که‌لۆریۆس و ماسته‌ری له ئه‌ندازیاری کاره‌با به‌ده‌سـتهێناوه.
حه‌مه میروه‌یسی ده‌رباره‌ی کتێبه‌که‌ی ده‌ڵێت:
ئه‌و داستانه‌یه، که خودای گه‌وره له ئینجیل‌دا فه‌رموویه‌تیی: رۆژگارێک دادێت، مرۆڤ تێیدا تووشی سه‌رلێشێواوی ده‌بێت و نازانێت چی بکات و چۆن لێی ده‌ربچێت؟
میلله‌تی ماد (کورد) له چیاکانی زاگرۆسه‌وه شۆڕش ده‌کات، ده‌نگی ژن و پیاو و منداڵ که‌مه که‌مه، دژی زوڵم و سته‌م به‌رزده‌بێته‌وه، بۆ ئازادی و له پێناویدا گیانی خۆیان فیدا ده‌که‌ن.
داستانی گه‌ڕانه‌وه‌ی ماد (کورد) کتێب و چیرۆکی مرۆڤه‌کانی ئاری نه‌ژاده، که راستیی و درۆ، له دووڕوویی له یه‌کتر جیاده‌کاته‌وه، ئه‌م کتێبه وه‌ڵامی پرسیاری دیکه ده‌داته‌وه، باس له یه‌کێتیی و هاوپه‌یمانیی مرۆڤه‌کان ده‌کات و رێگای ئازادییان پێ‌نیشان ده‌دات.
ئه‌م کتێبه بخوێنه‌ره‌وه، تا به‌سه‌رهاتی راسته‌قینه‌ی میلله‌تی ئاری باشتر بزانیت.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی به‌رنامه‌که بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 11:10 خوله‌كه.
|
<urn:uuid:ce320368-3156-4ce0-8e9b-e8493db42ebc>
|
CC-MAIN-2017-30
|
https://www.dengiamerika.com/a/hamma-mirwaisi-28sep10-103942044/961202.html
|
2017-07-27T20:53:05Z
|
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2017-30/segments/1500549429485.0/warc/CC-MAIN-20170727202516-20170727222516-00164.warc.gz
|
ckb
| 0.997438 |
Arab
| 8 |
{"ckb_Arab_score": 0.9974376559257507}
|
شێوه و پێكهاته‌ی روونكه‌ره‌وه‌ی ڤایرۆسی ئێچ 7 ئێن 9
رووداو-رۆیته‌رز
كۆمیته‌ی نیشتیمانیی چین بۆ ته‌ندروستی و رێكخستنی خێزان ده‌ڵێ مانگی رابردوو له‌و وڵاته 106 حاڵه‌تی سه‌لمێندراوی تووشبوون به ئه‌نفلۆنزای باڵنده (ئێچ 7 ئێن 9) تۆماركراون و بیست كه‌سیش به هه‌مان نه‌خۆشیی مردوون.
راگه‌یێندراوه فه‌رمییه نوێیه‌كه دوای ئه‌وه دێت سه‌رچاوه لۆكاڵییه‌كانی ئه‌و وڵاته گوتبوویان ژماره‌ی حاڵه‌ته‌كان 40 دانه‌ن.
وه‌ك كاردانه‌وه‌ی به‌رامبه‌ر بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌نفلۆنزای باڵنده، له مانگی 10ی ساڵی رابردووه‌وه حكومه‌تی چین 170 هه‌زار په‌له‌وه‌ری له‌نێوبردن و هه‌ندێك كێڵگه و فرۆشگای پهلهوریشی داخستوون.
|
<urn:uuid:1dd5f253-25a9-4a4a-a8ce-2b5c9f380672>
|
CC-MAIN-2017-30
|
http://www.rudaw.net/sorani/lifestyle/110120173
|
2017-07-22T16:32:56Z
|
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2017-30/segments/1500549424088.27/warc/CC-MAIN-20170722162708-20170722182708-00060.warc.gz
|
ckb
| 0.981813 |
Arab
| 4 |
{"ckb_Arab_score": 0.9818127751350403, "sdh_Arab_score": 0.013615590520203114}
|
بایده‌میر: هه‌ده‌په کوده‌تای به‌سه‌ردا کرا
عوسمان بایده‌میر گوته‌بێژی هه‌ده‌په پێی وایه ئه‌نجامی گشتپرسی سه‌رکه‌وتن نه‌بووه بۆ ئاک‌پارتی، به‌ڵکو کوده‌تایه‌ک بووه به‌سه‌ر میلله‌ت و هه‌ده‌په‌دا کراوە، ئه‌نجامه‌که‌شی ره‌ت کرده‌وه.
له کاتی قسه‌کردن له‌ناو په‌رله‌مانی تورکیادا، عوسمان بایده‌میر باسی له ساخته‌کاری کرد له رۆژی گشتپرسی و گوتی "کۆمسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌کان به ئاشکرا ساخته‌کاری له به‌رژه‌وه‌ندی ئاک‌پارتی کرد، چونکه زیاتر له 2 ملیۆن پسوله‌ی ده‌نگدانی به بێ ئه‌وه‌ی مۆری کۆمسیۆنی پێوه‌بێت هه‌ژمار کردووه و هه‌مووشی به‌ڵێ بووه، له کاتێکدا نموونه هه‌یه له هه‌ڵبژاردنه‌کانی پێشوتر حاله‌تی له‌و شێوه‌یه ره‌ت کراوه‌ته‌وه".
له به‌شێکی دیکه‌ی قسه‌کانیدا باسی له ناوچه‌ی کیۆرویماک کرد که سه‌ر به شاری بیتلیسه و له هه‌ڵبژاردنی 2014 چه‌ند پسوله‌یه‌ک مۆری کۆمسیۆنی پێوه نه‌بووه و کاتێک ئاک‌پارتی داوای یاسایی تۆمار کردووه، کۆمیسیۆن ره‌تی کردووه‌ته‌وه.
باسی له‌وه‌ش کرد که ئه‌و ئه‌نجامه سه‌رکه‌وتن نه‌بووه بۆ ئاک‌پارتی به‌ڵکو کوده‌تا بووه به‌سه‌ر هه‌ده‌په و ده‌نگی نه‌خێر دا، هه‌روه‌ها ده‌ستگیرکردنی 700 ئه‌ندامی هه‌ده‌په‌ی ئاشکرا کرد له رۆژی دەنگداندا و ئه‌مه‌شی هه‌ر به ناڕه‌وا وه‌سف کرد.
لە کۆپرسی ڕۆژی یەکشەممە کە بۆ تێپەڕینی تورکیا لە نیزامی پەرلەمانی بۆ نیزامی سەرۆکایەتی بەڕێوە چوو نیزیکەی 55 ملوێن کەس، خاوەن مەرجی دەنگدان بوون.
بەپێی ئەنجامەکان، سەتی 51.3 ی خەڵکی تورکیا دەنگی ئەرێیان دایە ئەم کۆپرسییە.
چاودێرانی کۆگەی بەرپرسانی ئەنجومەنی ئەورووپا لە پرێس کۆنفرانسێک دا ئیدیعایان کرد کۆپرسی چاکسازییەکانی یاسای بنەڕەتی تورکیا خاوەن ستانداردەکانی نێونەتەوەیی نەبووە .
|
<urn:uuid:b616ddc5-8ffb-4c63-af1f-063d2ef634a4>
|
CC-MAIN-2017-30
|
http://kurdish.sahartv.ir/news/%D8%AA%D9%88%D8%B1%DA%A9%DB%8C%D8%A7-i287496
|
2017-07-25T10:29:22Z
|
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2017-30/segments/1500549425144.89/warc/CC-MAIN-20170725102459-20170725122459-00300.warc.gz
|
ckb
| 0.995557 |
Arab
| 7 |
{"ckb_Arab_score": 0.9955565929412842}
|
کاربه‌ده‌ستانی پاکستانی و ئێرانی گه‌ڕێکی نوێی ئه‌و ووتوێژانهیان ده‌ست پێکردۆته‌وه که له‌سه‌ر پرۆژه‌ی ڕاکێشانی بۆری گاز له ئێرانه‌وه بۆ پاکستان و هندستان ئه‌نجام ده‌درێت.
ئه‌م ووتوێژانه‌ی له‌سه‌ر ئه‌م پرۆژه حه‌وت ملیار دۆلارییه ده‌کرێت، له ئیسلام ئاباد له نێوان وه‌زیری پترۆلیۆمی پاکستان ئه‌حمه‌د وه‌قار و جێگری وه‌زیری پترۆلیۆمی ئێران نه‌جاد حوسه‌ینیان به‌ڕێوه ده‌چێت.
کاربه‌ده‌ستانی پاکستانی ده‌ڵێن ووتوێژه‌کانی ڕۆژی یه‌کشه‌ممه تیشکیان خستبووه سه‌ر لایه‌نه ته‌کنیکی و یاساییه‌کانی ئه‌م پرۆژه‌ی بۆری گازه‌ی که درێژییه‌که‌ی 2700 کیلۆمه‌تر ده‌بێت.
ووڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکاش به‌هۆی به‌رنامه‌ی ناوه‌کی ئێرانه‌وه له دژی ئه‌م پرۆژه‌یه.
جێی باسه، ووتوێژکردن له‌سه‌ر ئه‌م پرۆژه‌یه بۆ ماوه‌ی 10 ساڵه ڕاوه‌ستاوه به‌هۆی ئه‌و ناکۆکیه‌ی له نێوان هندستان و پاکستان‌دا هه‌بووه.
|
<urn:uuid:623aa1fc-fcf5-4474-a319-bd1ae0a4a637>
|
CC-MAIN-2017-30
|
https://www.dengiamerika.com/a/a-58-2006-05-21-voa6-89183917/946123.html
|
2017-07-25T02:47:40Z
|
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2017-30/segments/1500549424960.67/warc/CC-MAIN-20170725022300-20170725042300-00377.warc.gz
|
ckb
| 0.999139 |
Arab
| 10 |
{"ckb_Arab_score": 0.9991394877433777}
|
حکومه‌تی هه‌رێم به فیرمی به کوردی ڕۆژهه‌ڵات ده‌ڵێت ئێرانی نه‌ک کورد
ئه‌مرۆ ژماره‌یه‌کی زۆر له کورده‌کانی به‌شه‌کانی تری کوردستان به هۆی جۆراو جۆر له کوردستانی عیراق ده‌ژێن. له مێزگردی ئه‌م ههفتهماندا له‌گه‌ڵ ڕۆژنامه نووس کاوه قوره‌ێشی و ڕۆژنامه نووس و چالاکی کار‌و باری ڕامیاری عارف نادری تێشک ده‌خه‌ێنه سه‌ر کورده‌کانی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان. ئه‌وان ده‌ڵێن کورده‌کانی ڕۆژهه‌ڵات له سێ قوناغدا بۆ هه‌رێمی کوردستانی عیراق هاتوون و حکومه‌تی هه‌رێم به پێ یاسای عیراقی و فیدراڵی خوی سه‌ودایان له‌گه‌ڵ ده‌کات ، که سه‌ودایه‌کی نا دروسته به هوی ڕیشه یاساییه‌که‌ی که له به‌دی و نادروستی یاساکه‌دایه و شێوه‌ی سودای حکومه‌تێک له‌گه‌ڵ پهنابهرهکهدا که به داخه‌وه لێره‌دا هیچ کام له‌و پرێنسێپ و یاسایانه له به‌رامبه‌ر به په‌نابه‌رانی کوردی ڕۆژهه‌ڵاتدا ڕه‌چاو ناکرێت.
|
<urn:uuid:2fd0022a-a0ba-4dba-a980-3d677077321c>
|
CC-MAIN-2017-30
|
https://www.dengiamerika.com/a/round-table-28aug10-101722848/960346.html
|
2017-07-22T18:37:28Z
|
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2017-30/segments/1500549424090.53/warc/CC-MAIN-20170722182647-20170722202647-00084.warc.gz
|
ckb
| 0.992721 |
Arab
| 9 |
{"ckb_Arab_score": 0.9927209615707397}
|
دوکتور هیوا په‌ناهی : ئه‌و که‌سانه‌ی سیاسی نین ئه‌گه‌ر هه‌ر به مه‌به‌ستی هاتنه ده‌ره‌وه بێت، ئه‌بێ هۆشیارتر بن
کۆمه‌ڵێک له په‌نابه‌رانی کورد و ئێرانی له یۆنان گیریان خواردووه و سکاڵا ده‌که‌ن که هه‌ڵس و که‌وتی ده‌وڵه‌تی یۆنان له گه‌ڵیاندا باش نییه. ده‌کتور هیوا په‌ناهی پروفیسوری یاریده‌ده‌ری زانسته سیاسی و کومه‌ڵایه‌تیه‌کان له زانکۆی پاندیۆس له ئه‌ثینا، له هه‌ڤپه‌یڤینێکدا له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مریکا ده‌ڵێت به پێ یاساکانی نێونه‌ته‌وه‌یی یونان ئه‌بێ ته‌ماشای که‌یسی ئه‌م که‌سانه بکات و ئه‌وانه‌ی به‌راستی سیاسین پێان ڕا بگات.
ده‌توانن له‌ڕێی کلیککردنی ئه‌و فایله ده‌نگیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ گوێبیستی ته‌واوی گفت و گۆکه بن که ماوه‌که‌ی 9:35 خوله‌که.
|
<urn:uuid:af134e79-4c90-45b0-bef8-4e3540714d51>
|
CC-MAIN-2017-30
|
https://www.dengiamerika.com/a/hiva-panahi-20sep10-103244244/960958.html
|
2017-07-23T16:55:19Z
|
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2017-30/segments/1500549424575.75/warc/CC-MAIN-20170723162614-20170723182614-00164.warc.gz
|
ckb
| 0.998757 |
Arab
| 8 |
{"ckb_Arab_score": 0.9987568855285645}
|
لهكوتايى دهورهيهكدا
دهقىوتهى منصور حكمت له كوبوونهوهى ئيفتتاحيهى كونگره‌ى يه‌كه‌مى
حزبى كومونيستى كريكاريى ئيراندا (سالى ١٩٩٤)
باسهكهىمن له‌سه‌ر جيگاوشوينىتايبهتيىبرگهيهكه كه ئه‌م كونگرهيهىتيادا به‌رپا دهكريت. پيم وايه چ لهرووىرهوتىههلومهرجىبابهتىلهئاستىجيهانيداو چ لهرووىئالوگورىدهروونيىچهپهوه، وه ته‌نانه‌ت لهرووىرهوتىحهرهكهتىحزبىخوشمانهوه، ئيمه كوتايىقوناغيكو كوتايىدهورهيهكىليل تيدهپهرينين. گهيشتنىههموو ئه‌م پروسه جياوازانه به خالىوهرچهرخانىچارهنووس ساز له‌م برگه تايبه‌ته‌دا، له‌بنه‌ره‌تدا بهريكهوت نييه، هه‌رچه‌نده له ههندىجوزئيياتدا دهتوانىوابي. ئه‌و قوناغهىكه خه‌ريكه ته‌واو ده‌بي، لايهنو ئهبعادىجياجياىههيهو من دهمهوىسهرنجىكونگره بو ئه‌م تايبهتمهندييهىئهم دهورهيهىئيستاو لايه‌نه گرنگهكانىرابكيشمو ته‌ئكيد له‌سه‌ر ئه‌و ئه‌نجامانه بكه‌م كه بهبرواىمن دهبىلهم جيگاو شوينهوه وه‌ربگيريت.
لهماوهىئهم چه‌ند سالهىرابردوودا ئيمه شاهيدىزنجيرهيهك ئالوگور بووين كه گرنگترين ئالوگورهكانىسهرتاپاىسهدهىبيستهميان پيك دههينا. ئه‌م دهورهيه، كه به زاراوهىوهك دهورانىپاش جهنگىسارد، دهروانىداروخانىبلوكىروژههلات، مهرگىكومونيزم، ده‌ست پيكردنىنهزمىنويىجيهانيو…تاد قسهىلـىئهكريت، لهرووىگرنگيو چاره‌نووس سازييهكهيهوه له ميژووىكومهلگاىهاوچهرخدا، هاوتاىدوو جهنگىجيهانىوهيان شورشىئوكتوبهره. لهرووىسياسييهوه، لهرووىئابوورييهوه، لهرووىئهو ئالوگوره ئايدولوژييهوه كه به‌سه‌ر كومهلگايدا هيناوه، لهرووىكاريگهرييهكهوه كه له‌سه‌ر جيهانبينىئينسانهكانو تيروانينىئهوان بو فهلسهفهىژيان دايناوه، وه‌سه‌رئه‌نجام لهرووىتيكوشانو كاريگه‌رييه‌ك كه‌له‌سه‌ر كومونيستهكانو چهپىدانا، ئه‌م دهورهيه له‌راده‌به‌رده‌ر ميژووييو چاره‌نووس ساز بووه.
ههلبهته ئهوهىكه ئيمه بووينه شاهيدىدهورهيهكىوا چاره‌نووس ساز هونهرىخومان نه‌بوو. به‌لام شتيك هونهرىئيمه بووه‌و من دهمهوىبهرله ههرشتيك سهرنجىكونگرهىبو رابكيشم.
ئه‌م دهورهى ئالوگوره گهليك قوربانيىههبوو. لهشيوهىبزووتنهوه جياجياكان، ئامانجه جياجياكانو ئه‌و ئاسويانهىكه له‌ده‌ست دران، به‌لام ئيمه لهنيو ئه‌م قوربانييانه‌دا نه‌بووين. ئه‌مه دهورهيهك بوو كه تيايدا كوتايىهاتنىكومونيزميان راگه‌ياند. ئه‌گه‌ر ٨٠ لهسهدىئهم ئيدعايهش در‌و بووبيت، به‌هه‌رحال ٢٠ لهسهدىنيشاندهرىواقعييهتيكىبابهتييه، ئه‌ويش تهريك كهوتنهوهىچهپ، وه چهپىماركسيست بوو له كومهلگادا. ئه‌مه واقعييهتيك بوو. خودىئيمه له چه‌ندين سال بهرلهئيستاوه، له كونگرهىسييهمىحزبىكومونيستىئيرانهوه، وه ته‌نانه‌ت بهمانايهكىگشتيتر لهكونگرهىدووهمييهوه، چووين به پيشوازىئهم واقعييهتهوه. ئه‌م پاشهروژهمان بينىبوو، پووكانهوهىئهم چه‌په‌مان پيشبينىكردبوو و لهبهرامبهريدا كومونيزمىكريكاريمان وه‌كو ئهلتهرنهتيڤ خستبووه روو. له‌م دهورهيهدا نه‌ته‌نها بزووتنه‌وه چهپو كومونيستهكان كه‌وتنه ژير مه‌نگه‌نه‌وه، به‌لكو بهگشتىئامانجه يهكسانيخوازهكان، ئازاديخوازه‌كان، خودىخوشبينىبه زاتىئينسانيي، ئوميدىئهوهىكه كومهلگا دهتوانىبهئاراستهىباشتر بووندا بروات، وه ته‌نانه‌ت هه‌ر جيهانبينيو تيروانينيكىفهلسهفىكه به هه‌ر شيوهيهك ئينسان به عونسريكىكاريگهر له ژيانىخويدا پيناسه بكات، هه‌موو ئه‌مانه پاشه‌كشه‌يان پيكرا. له‌به‌رامبه‌ردا، دهورهيهك له نائوميدي، سهرليشيواوي، وه بهدبينيىسهبارهت به ئايندهىئينسانو ريرهوىكومهلگاىئينسانىدهستىپيكرد. له‌م دهورهيهدا شاهيدىپهرتاب بوونىژمارهيهكىزور، ژمارهيهكىبيشومار، له‌و ئينسانانه بووين كه له دهورهىپيشوودا خويان به پيشكهوتنخواز، ئازاديخواز، يهكسانيخواز، ئيجابيو سودمه‌ند پيناسه ده‌كرد. ئيمه شاهيدىقوربانىبوونىئهمانه بووين. شاهيدىئهوه بووين كه ژمارهيهكىزور به‌و ئه‌نجامه گه‌يشتن كه هيچ شتيك سودىنييه، ته‌نانه‌ت بوونه كورسىخهلكانىترو لهدواىئهوانهوه وتيان ئه‌مه "كوتايىميژوو"ه، دنيا هه‌ر ئهمهيهو ئيتر هه‌روا دهمينيتهوه. فورمولبهنديىجوراوجور سه‌باره‌ت بهوهىكه دنيا هه‌ر ئهمهيهو دهبىلهگهلىبسازيين، له هه‌موو دهلاقهكانىكومهلگاوه، لهجيهانىهونهرهوه تا سياسهتو تيوريو ئايدولوژىسهريان دهرهينا. ئهنجاميكىبهروالهت حاشاهه‌لنه‌گر كه به‌ده‌سته‌وه دراو حوكميك كه وه‌كو بيروكهيهكىسهركهوتوو راگه‌يه‌نرا ئه‌مه بوو كه ئه‌وه كومهلگاىسهرمايهدارييه كه سه‌ركه‌وتووه، ئيتر ئه‌مه بهشىئينسانه، ئه‌مه ديموكراسييه (هه‌ر ئهمهىكه دهيبينن نه‌ك بيروكهكانىسهدهىنوزدهههم)، ئه‌مه ههلومهرجىكارو گوزه‌رانه، زاهيرو باتنىجيهان هه‌ر ئهمهيهو ئينسانهكان دهبىخويانىلهگهل بسازينن. ئه‌م خوسازانهش هه‌ركه‌سه دهبىلهخهلوهتگهو تهنهايىخويدا ئهنجامىبدات چونكه ئهتوميزه بوونىتهواوىئينسانهكانيش تايبهتمهندييهكىترىئهم دهورهيه بوو: دهستوپىبهستراويو ته‌سليم بوونىتهواوىفهرد له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و رووداوانهىكه بهسهرىدههات، له سهيركردنىههموو روژهىكوشتارىخهلك لهئاستىدهيان هه‌زار كه‌سي له روژيكدا وه ئهوهىكه كاريكت له‌ده‌ست نايه‌ت، تا ئهوهىكه معلوم نييه هه‌ر سبهينىچىبهسهر كار‌و سهعاتىكارو كريكهىخوتدا ديت وهيان چارهنووسىمافىزيندوو مانه‌وه‌ت يان مافىچوونه مه‌دره‌سه چىبهسهر ديت. ئه‌م ته‌مومژه ئاسمانىجيهانىداگرت.
بهبرواىمن ئيمه قوناغىيهكهمىئهم دهورهيهمان تيپهراندووه، دواتر روونىدهكهمهوه چون‌و بوچي. به‌لام ئهوهىكه ئيمه سهرهراىههموو شتيك دهبىلهم دهورهيهدا شانازىپيوه بكه‌ين، ئه‌وه‌يه كه ئيمه نه‌ته‌نها لهريزىقوربانيانىئهم دهورهيهدا نه‌بووين، به‌لكو له‌و چه‌ند دانه رووداوه ئيجابييانه بووين كه له‌م دهورهيهدا لهجيهاندا روويان ده‌دا. له‌به‌رامبه‌ر ئايندهيهكىتاريكدا كه بورژوازىبهكردهوه سهربارىههمو وه‌عده‌و بهلينهكانىدهيخسته به‌رده‌م مليونهها ئينسان، ئيمه يهكيك بووين له‌و چه‌ند رايهلانهىكه كومهلگايان به رابردوويهكىئوميدبهخش، بهخهباتىحهقخوازانهىرابردوو و ئه‌و ئاسو ئينسانييه فراوانانهىكه له ده‌يان سال پيشترهوه ئينسان چاوىتىبريبوو په‌يوه‌ست دههيشتهوه. ئه‌گه‌ر ئيمهومانان له‌م تهسويره بكه‌نه ده‌ره‌وه، ئيمهو ئه‌و ئينسانو رهوتانهىچهشنىئيمه كه وه‌ك هه‌ميشه پييان داگرت‌و وتيان نهخير، ئازادىماناىههيه، يهكسانىئينسانهكان ماناىههيه، بزووتنهوهىچينىكريكار ماناىههيه، ئه‌وكاته ئه‌م دهورهيه ده‌بووه دابرانيكىبنهرهتيىلهميژووىجيهاندا. وه‌كو شهريكىئهتومىكه شارستانيتىدواىئهو دهبىلهسهرهتاوه ده‌ست پىبكاتهوه. به‌لام كهسانيكو ئينسان گهليك هه‌بوون كه مقاوهمهتيان كرد‌و ههوليان دا ئاراستهىجيهان له‌م وه‌زعه چهپهلو ئاينده چهپهلترهىكه بهلينيان ده‌دا بهلاىرابردوويدا وهرچهرخيننو وهبيرىبهيننهوه كه پيشتر هيواو ئامانجيك هه‌بووه، مهبادئيك هه‌بووه، كومهليك پيشرهوىههبووه، ماركسيك هه‌بووه، ئامانجيكىسوسياليستىههبووه، بيمهيهكىبيكارىههبووه، حقوقيكىمهدهنيو كومهلايهتىههبووه. ئيمه لهريزىئهم مقاوهمهتهدا بووين، له‌و رايهلانه بووين كه نهياندههيشت دنيا له چاوگه ئينسانيو مهدهنييهكهىرابردووىداببريتو به پهيوهستيىدهيان هيشتهوهو به‌م جوره ريگهيان خوش ده‌كرد بو پهلامارىدووباره له ئاينده‌دا. ئيمه له‌و ده‌روازانه بووين كه ديمه‌نه كونترو ئينسانيترو گهروهترهكانيان لهبهرچاوىئهم دنيايه دههيشتهوه.
كاتيك دهليم "ئيمه"، ره‌نگه كهسيك ليره له‌به‌ر خويهوه بير بكاته‌وه‌و بلـى"به‌لام من خوم له‌م دهورهيهدا كاريكىئهوتوم نه‌كردووه". ئه‌مه گرنگ نييه. گرنگ ئه‌وه‌يه كه ئيمه هه‌موومان خشتهكانىبزووتنهوهيهكمان پيك دههينا كه به‌سه‌ريه‌كه‌وه ئه‌م روخسارهىلهخوىنيشان دا‌و ئه‌م رولهىگيرا. وه بهبرواىمن ئه‌م روله لهچوارچيوهىههلسوورانىراستهوخوىئهم بزووتنه‌وه‌يه‌دا، ئيرانو ناوچه‌كه، چاره‌نووس ساز بوو‌و لهدهرهوهىئهويش بيبايهخ نه‌بوو. له ئاينده‌دا زور كه‌س دهگهرينهوهو چاو به‌م دهورهيهدا دهگيرنهوهو ناچارن لهريگهىئيمهوه، وه لهكهنالىئهم دهريچهو ئه‌م پهيوهندانهىكه ئيمهو كهسانىوهك ئيمه له‌گه‌ل ئينسانيهتىبهر له‌م تاريكييهىدوايىوه له‌گه‌ل ئامانجه ئينسانيو سوسياليستيو يهكسانيخوازانهكاندا پاراستمانو هيشتمانهوه، سهيرىميژووىخويان بكه‌ن. بو نموونه ئيمه ههولماندا ماركس زيندوو رابگرين. بو يه‌ك سات بيهيننه به‌رچاوتان كه ئه‌گه‌ر ماركس له‌جيهان بسه‌ننه‌وه چ شتيكىلـيئهمينيتهوه. ئيمه لهريزىكهسانيكدا بووين كه ههوليان دا ريگه نه‌ده‌ن دنيا له ماركس، له لينين، له بيروكهىيهكسانيو ئازادى بهشيوهيهكىگشتىمهحروم بكه‌ن. وه ئه‌م دهريچهيه ههرچهنديك بچووك بووبيت، ههرچهنديك ئيمه ناچالاك بووبيتين، ههرچهنديك حزب‌و بزووتنهوهيهكىبهرتهسك به ولاتيكو ناوچهيهكىكهم بايهخو لاوهكىبووبيتين له ئاستىنيونهتهوهييدا، به‌هه‌رحال دهريچهيهك بووينو له دهريچه بچووكه‌كانه‌وه دهكرىسهيرىديمهنىگهوره بكريت. كهسيك كه دواتر سهيرىئهم ديمه‌نه ده‌كات، كاريكىبه رادهىههولهكهىئيمهوه نييه، كارىبه ناوهروكىههولهكهىئيمهوه هه‌يه. ئه‌مه ئه‌و شته‌يه كه بهبرواىمن ئيمه ده‌توانين سهربهخو له ئهندازهىههولىتاكه كهسيىيان ده‌سته جهمعيىخومان، پـيىسهبهرز بين. ده‌توانين بگهريينهوهو بليين كه له‌م سالانه‌دا، له‌م دهورهيهدا كه توپيك داىبه ناوهراستىجيهانىبورژوازيداو بوگهناو به ههموولايهكدا په‌ري، وه ژماره‌يه‌ك ئينسانىزوريش لهگهليدا پهرين، بهجوريك كه ئيتر جياكردنهوهىبوگهناو له‌و ئينسانانه ئيمكانىنهبوو، ئيمه ئاشكرا بوو كه چ دهليين، ئيمه راوهستاينو ئه‌و ئاسويانهمان لهبهرچاوىخهلكدا هيشتهوه. وه بهبرواىمن ئه‌مه ئهمرو خه‌ريكه وه‌لام ده‌داته‌وه. دهورانىليلىخهريكه بهحوكمىههلومهرجىبابهتيو هه‌روه‌ها به ههولو تهقهلايهكىلهم جوره، كوتايىپـيديتو ئيمه ده‌گه‌ينه خاليك كه بوجاريكىتر دهكرىقسه له پيشرهوىبكريتو بو پيشرهوىههول بدريت.
ئه‌م كونگرهيه دهبىكونگرهىبهرهسمييهت ناسينىئهم حهقيقهته بيت لهبارهىخومانهوه. ئه‌و شتهىكه ئهمرو بو ئيمه مايهىشوروشهوقو شانازىبيت ئه‌وه نييه كه گوايا زور باش كارمان كردووه، بووينه‌ته حزبيكىزور مه‌زن، سه‌دان ئه‌نداممان گرتووه‌و…تاد. حهقيقهتىئهمروىئيمه ئه‌مه نييه. به‌لكو ئه‌وه‌يه كه ئيمه سه‌ربه يهكيك له باش‌ترين ريچكه فكري-سياسييهكانىدهيهىئهخير بووينو بزووتنهوهكهىئيمه له‌م دهورهيهدا يهكيك بوو له باش‌ترين، شيرين ترين، ئيجابىترينو روشنبين ترين ريچكه فكريو سياسييه‌كان له كومهلگادا… بهبرواىمن كهسيك كه له‌م ساله خهتهرانهدا، سه‌ربه‌م بزووتهوهيه بووه دهتوانىئهمرو بهراستىسهربهرز بيت. ئه‌م سهرفرازييه حهقىئهم كونگرهيهيه. ئه‌م كونگرهيه بهريكهوت نييه. ئيمهش ده‌كرا پهرتاب بووينايه، ئهتوميزه بووينايه، دهمانتوانىدهرگيرىخانهگيترينو گهوجانهترين مشتومر بووينايه له‌گه‌ل خانهگيترينو گهوجانهترين رهوتهكاندا. به‌لام نه‌بووين. چووينه پيشهوه، وه بهبرواىمن ته‌نانه‌ت روونتر له هه‌ر كاتيكىتر بيرمان كرده‌وه‌و ريرهوىخومان ديارىكرد. ئايا وه‌كو حزبيك لهخومان رازين؟ بهبرواىمن وه‌كو حزبيك يان ههلسووراوانىبزووتنهوهيهك جيگاىرهزامهندييهكىزور بو ئيمه له‌ئارادا نييه. به‌لام جيگاو شوينىئيمه له كومهلگادا له‌م ٨-١٠ ساله‌دا، جيگاوشوينيكىموعتهبهرهو ئيمه دهبىوهكو خاليكىبههيزىزور گرنگ چاوىلـيبكهينو حزبه‌كه‌مان ليره‌وه دروست بكه‌ين.
ريگام بده‌ن بچمه سه‌ر تايبهتمهندييهكانىئهو دهورهيهىكه به‌ره‌و ته‌واو بوون ده‌چي. ئه‌م ده‌ورانه له ههندىرووهوه لهبارىئوبجهكتيڤهوه گه‌يشتووه‌ته كوتايىخويو لهههندىرووىترهوه ئيستا دهكريو دهبىبههيزىعونسرىچالاك، بههيزىبزووتنهوه كومهلايهتييهكان، به هيزىخودىخومان، كوتايىپىبهينريت.
ئه‌گه‌ر له‌بيرتان بيت شيعاره خهسلهتنماكانىئهم ده‌ورانه، "ههرهسهينانىكومونيزم"، كوتايىهاتنىجهنگىساردو دهستپيكردنىسيستميكىنويىجيهانيىوهيان له‌واقعدا پيويستيىجيهانىبورژوايى بهسهرلهنوىئارايشدانهوهيهكىجيهانيىبوو. به‌لام بهبرواىمن لهژير ئالاىئهم شيعارانهدا دهورانيكىليل دهستىپيكرد كه تيايدا هيچ كهسيك نهيدهزانىچ رووده‌دات. ئاوا نه‌بوو كه به ههرهسهينانىبلوكىروژههلات بورژوازىچارهنووسىخوىله دهورهىداهاتوودا بزاني. ئيمه هه‌ر ئه‌وكاته تهئكيدمان له‌سه‌ر ئه‌و خاله كرد كه بهپيچهوانهوه ئه‌م دهورهيه، دهورهىبهرچاو روشنيىنييه بو بورژوازي، دهورهى"ئاشتي"و "ديموكراسي" نييه، به‌لكو له بنه‌ره‌تدا دهورهىناروشنييه. ووتمان خودىروژئاوا مهلبهندىئهم ناروشنييه ده‌بيت كه جيههتگيرىئايدولوژيكيو سياسىخوىلهدهست دهداتو ته‌نانه‌ت باوه‌ره بناغهيييه ئابوورييهكانيشىدهچيته ژير پرسيارهوه. ريك ئه‌مه روويدا. راست‌و چهپىئهم كومهلگايه درا به‌سه‌ر يه‌كدا. مهحفهلهكانى"راستىتازه"ىدهورانىپيشوو، كه نوكهرايهتىبانكىجيهانيو سندوقى نيونهتهوهيىدراويان ده‌كرد، له‌م دهورهيهدا لهترسىتيكهوليكهىكومهلايهتىله ولاته جياجياكانداو پهرهسهندنىناسيوناليزمىقهومي، وايان لـيهات كه ئاهيان بو نهبوونىباليكىچهپىبورژوايىكاريگهر ههلدهكيشا. له‌به‌رامبه‌ريشدا بهشيكىزور له چهپهكانىدويني، له‌سه‌ر گرتنهبهرىسياسهتىراسترهوانه پيشبركيىيهكتريان ده‌كرد. پيشتر وا بريار بوو ئه‌وروپا به‌ره‌و يهكيتىبروات، به‌لام پاش ئه‌م ئالوگورانه، ئاشكرا بوو كه نه‌ته‌نها خهبهريك له يهكبوونىزياتر نييه، به‌لكو كهلينىقوول دهكهويته نيوانيانهوه. ئهمرو ته‌نانه‌ت له‌سه‌ر دياريكردنىسهروكيك بو كوميسيونىئهوروپا كيشمهكيشيكىتوند لهئارادايه. دراوىهاوبهش ئه‌وه هيچ، ته‌نانه‌ت ئه‌و ميكانيزمه دراوييه هاوبه‌شه‌ش كه هه‌بوو دهشيويت. هه‌ر ئه‌م تهرحىيهكيتىئهوروپايه بو نموونه، هىوهختيك بوو كه قوتب بهنديىروژههلاتو روژئاوا به‌سه‌ر جيهاندا حاكم بوو. ئهمرو رووىمهسهلهكه له‌بنه‌ره‌ته‌وه گوراوهو تيكراىئهم ته‌رحه خه‌ريكه دهستخوشىقهيران ده‌بيت. ته‌نانه‌ت يه‌ك ئايدولوگيكىموعتهبهرو مهحفهليكىفكريىبهنفوزيان نييه كه نيشانىكهسيكىبدهن. قه‌رار بوو بازار ببيته دهرمانىههموو مه‌سه‌له‌و گرفته‌كان، به‌لام ئهمرو سهروگويلاك كوتانىبازار سهرلهنوىخهريكه له ولاته جياجياكان دهبيته مودىروژ. ئهمرو له زوربهىولاتاندا ئه‌و بالانه خهريكن ده‌نگ دههينن كه بهلينىتهعديل كردنىميكانيزمه بيحهدومهرزهكانىبازار ده‌ده‌ن. خودىروژئاوايييهكان له روِوسيادا پشتىبالىلايهنگرىبازارىئازاديان به‌رداو بهئاسودهيييهوه خويان له‌گه‌ل سياسهتهكانىباله معتدلترهكاندا ريك خست. له‌يه‌ك قسه‌دا بوچونو پيشبينييهكانىبورژوازىبهدرو ده‌رچوو. ئهوهىبهواقعىهاته دي، وه ئيمه لهروژىخويدا په‌نجه‌مان خستبووه سه‌ر، پهراكهندهيي، بوشايىئايدولوژيكي، بوشايىمهعنهويو سهرلـيشيواويىبزووتنهوهو حه‌ره‌كه‌ته حزبييه سهرهكييهكانىخودىبورژوازىبوو. ئيتاليا ته‌نها نموونهيهكىئهمهيه. جه‌نگ لهيوگسلافياىجهرگهىئهورپا نموونهيهكىتره. دنياكهىئهوانو سيماىواقعيىدنياىپاش جهنگىسارد ئه‌مه‌يه كه ئهيبينين. تايبهتمهنديىسهرهكىئهم دهورهيه هه‌رجومه‌رج بوو. ئه‌م دهورهيه، دهورهىسهركهوتنىئهم يان ئه‌و ريبازىبورژوايىنهبوو. دهورهىليليو لاموبالاتيو ناروشنىبوو. چوارچيوه كونهكان شكان، مهبدهئىپيشوو تر‌و بوو، كه‌شوهه‌وا ئاوهلا بوو، له‌م كهشوههوايهدا هيزه كومهلايهتييهكان ده‌ستيان دايه خه‌بات لهدژىيهكتر. له‌م كهشو ههوايهدا هه‌ركه‌سه‌و ئالاىخوىبهرز ده‌كاته‌وه‌و سازىخوىئهژهنـيو بو سهركهوتنو پيشرهوىخوىههول ده‌دات.
ليرهدا بوارىقسهكردن له‌سه‌ر ئاكامه ئابووريو كومهلايهتيو سياسيو فكرييهكانىئهم دهورهىليلييه نييه. ئهوهىدهمهوىليرهدا تهئكيدىلهسهر بكه‌م ئه‌وه‌يه كه ئيستا ئيتر قوناغىيهكهمىئهم دهورهيه ته‌واو بووه. ئه‌وه ده‌ركه‌وتووه كه ئه‌و ئاسويهىكه بورژوازىله تهبليغاتهكانىخوىلهسهرهتاىئهم دهروهيهدا ده‌يخسته به‌رده‌م دنيا پووچ بوو. مهفاهيمو فورموله سهرهكييهكانىوهك "كوتايىكومونيزم"، "بازارىئازاد"، سه‌ركه‌وتنى"ديموكراسي"، "كوتايىهاتنىديكتاتورييهكان"، "ئاشتىجيهانيي"، "دنياىتاكه زلهيزيي"، "سهركهوتنىشارستانيتىروژئاوا"و …تاد، كه لهزمانىميدياو سياسهتمهدارو قسهكهرانىبورژوازييهوه وه‌كو ناوهروكىدهورهىتازه نيشان دهدرانو لهسهرتاپاىئهم ماوه‌يه‌دا به‌سه‌ر سهرىكومهلگاوه ده‌سورانه‌وه، بـيئهوهىسهرهنجام بنيشنهوه، يه‌ك لهدواىيهك خرانه لاوه. ئيستاكه نه‌ته‌نها قسه‌يان له‌سه‌ر كوتايىهاتنىكومونيزم نييه، به‌لكو قسه‌يان له‌سه‌ر ئه‌وه‌يه كه چيبكهن له‌و "كومونيسته پيشووانه"ىكه ناوىخويان گوريووهو ئيستاكه يه‌ك لهدواىيهك خهريكن دينه‌وه سه‌ركار. لهبارهىموديلىئابوورىبازارىئازاديشهوه هه‌ر وايه. ئه‌وه راسته كه موديلىئابوورىدهولهتيىشكستىخوارد، به‌لام هيرشىبالىراست بوسه‌ر كونترولو دهخالهتىدهولهتيىئهوهنده فراوان بوو كه ئهمرو ئيتر رووبهرووىشهپوليك له‌گه‌رانه‌وه بووه‌ته‌وه‌و لهههنديك شوين لهژير گوشارىخهلكداو لهههندىشوينىتريش بههوىئهوهوه كه ئه‌و مه‌ترسييه لهئارادايه كه بهتهواوىشيرازهىكاروبارىئابوورىلهزوربهىولاتهكان تيك بچيتو ئاكاميكىسياسىئالوز په‌يدا بكات، ههندىبالىجياجيا لهخودىبورژوازيى"سه‌ركه‌وتوو" بوونه‌ته لايهنگرىپيادهكردنىكونترولىدهولهتيي. سوسيال ديموكراسىسهرىله قاوغهكهىخوىدهرهيناوه. ئه‌ويش ته‌نهاو ريك به‌و بهلينهىكه وه‌كو بالىراست توندرهوىناكات. ئه‌م بهلينىميانهرهوييه، تيكراىناوهروكىسياسيو بهرنامهىسوسيال ديموكراسىئهمرو پيك دههيني. نه موديليكىله حكومه‌ت به‌ده‌سته‌وه داوه‌و نه له ئابووري. له‌گه‌ل هه‌موو ئه‌مانه‌شدا هه‌ر ئه‌م بهلينىميانهرهوييه، بهلينىئهوهىكه لهپيناوىخزمهتكردنىبازاردا شمشيرىلهخوىنهبهستووه، ئايندهىسياسىئهم رهوتهىلهزوريك له ولاتهكاندا روشن‌تر كردوووه‌ته‌وه.
ئه‌م دهورهىليلييه بهبرواىمن بهپلهىيهكهم له‌و رووه‌وه كوتايىپيهاتووه كه تهپوتوزه ئهوهلييهكه نيشتووهتهوهو ههنديك هيزىكلاسيك تر هاتوونه‌ته مهيدان. هه‌ر ئه‌و حهقيقهتهىكه لهزوريك له ولاتانىبلوكىروژههلاتىپيشوو سهرلهنوىريفورميستهكان ده‌نگ ديننهوه، وه له روژئاواشدا خهلكىزياتر به‌ره‌و ئه‌وه ئه‌رون كه ده‌نگ به سه‌نته‌ر بدهنو زياتر ده‌ور به سوسيال ديموكراسىبدهن، ئه‌و واقعييهتهىكه بالىراستىنوي، كه نووكىتيژىهيرشىروژئاواىپيك دههينا له قوناغهكانىكوتايىجهنگىسارددا، ئيستا به‌كرده‌وه له مهيدان كراوه‌ته ده‌ره‌وه‌و به‌ره‌و پووكانه‌وه ئه‌روات، نيشاندهرىنيشتنهوهىگهردو خول‌و دهركهوتنىموديله كونترهكانه له گورهپانىسياسىكومهلگادا. خواست‌و دهركو رهفتارىسياسىخهلكىخهريكه بهمانايهك "ئهقلاني"تر‌و له‌رابردوو نزيكتر دهبيتهوه. ئه‌و هيزانهش كه پييان ناوه‌ته مهيدان هيز گهليكىكلاسيكترن. چه‌په‌كان، كومونيستهكان، ليبرالهكان، سوسيال ديموكراته‌كان، فاشيستهكانو …تاد سهرلهنوىدينه ريزىپيشهوه. ئه‌و ههرجو مهرجو بيشكلييه خه‌ريكه ته‌واو ده‌بيت.
لهئاستىجيهانيشدا ئاشكرا بووه كه بريار نييه هه‌موو ولاته‌كان په‌رله‌مانيان هه‌بيت. ئه‌مه ره‌نگه ببيته مايهىسهرئيشه. ژه‌نه‌راله سهركوتگهرو مه‌لا كونهپهرستهكانيش دهكرىببنو هه‌روا له‌سه‌ركار بميننهوه. ئه‌مه قسهىئهمروىبورژوازييه. له موحاسهباتهكانىئهمروياندا وادياره سهقامگيريو خولادان له‌و كيشمهكيشانهىكه كونترول ناكرينو خولادان له شيواندنىبيبهرنامهىئهم ههلومهرجهىكهههيه له هه‌ر فاكتهريكىتر گرنگتره. له ئه‌نجامدا نه‌ته‌نها خهبهريك له شكوفايىجيهانيىديموكراسىپهرلهمانىنهبوو، به‌لكو رژيمه كونهكان له‌سه‌ر كارن‌و ته‌نانه‌ت له‌جاران زياتر هه‌ست به ئاسوودهيىدهكهن. خهلكىله ولاتانىدواكهوتوودا له‌وه گه‌يشتن كه خهبهريك له‌م شتانه نييهو بريار نييه رووداويكىتايبهتىبهلوتفى"سيستمىنوي" بقهومي. ئه‌گه‌ر كهسيك ئازادىدهويت، ئه‌وا ده‌بيت هه‌روه‌كو رابردوو خوىخهمىخوىبخوات. وه ئه‌مه پيچهوانهىئهو كهشو ههوايهيه كه لهسهرهتاىئهم دهورهيهدا هه‌بوو. بيرتانه كه چون روشنبيرانىئهم ولاتانه كاسه به‌ده‌ست ريزيان گرتبوو تا به‌شه ديموكراسىخويان له ئه‌مريكاو ده‌سه‌لاته غهربييهكان وه‌ربگرن. به‌لام ئيستا، جاريكىتر ئه‌وه ده‌ركه‌وتووه كه ئه‌وه هيزو بزووتنه‌وه كومهلايهتييهكانن كه چارهنووسىكومهلگاكان ديارىدهكهن. ههلقون ههلقونو شيعاره سووك‌و بيناوهروكهكانىسهرهتاىئهم دهورهيه ئيستا كه‌م رهنگتربوونهتهوهو لهبرىئهمه تامهزرويىبو بيستنىبهرنامهو سياسهتهكانىهيزه كومهلايهتييهكان زياتر بووه. ئاوردانهوهىخهلكىله سياسه‌ت زياترو هوشيارانهتر بووه. ميوله سياسييهكانو كيشمهكيشه سياسييه‌كان بهشيوهيهكىپوختهتر به‌يان دهكرين.
هيرشىبالىراست له سالانىههشتاكاندا بهيننهوه يادتان، ئه‌و فه‌رد گهرايييه فراوانه، ئه‌و كاريريزمه، ئه‌و به‌سووك تهماشاكردنهىبهرژهوهندىگشتيو ئينساندوستيو دواتريش ئه‌و ههراوهورياو جه‌ژن گرتنه تهبليغيو گالتهجارييه عهقيدهتييهىسهرهتاىئهم دهورهىليلييه بهيننهوه يادتانو له‌گه‌ل ئهمرودا بهراوردىبكهن، ئه‌بينن كه نه‌ته‌نها وهرچهرخانىگهوره له‌چاو سهرهتاىئهم دهورهيهىدواييدا لهئارادايه، به‌لكو خهلكىخهريكن ههنديك جار ته‌نانه‌ت وهلامىراستگهرايىبيئهندازهىسالانىههشتاكان ده‌ده‌نه‌وه.
به‌هه‌رحال ئه‌مه ئيستنتاجىمنهو ئيلزامهن نامهوىحوكميكىتيئوريكىقورسو خه‌ست لهبارهىئهم قوناغ بهندييهوه ده‌ر بكه‌م. ره‌نگه بوچوونىهاورييانيكىتر جياوازىههبيت. به‌لام به‌هه‌رحال ههلسهنگاندنىمن ئه‌وه‌يه كه ئيمه له دهورهىليلىپاش ههرهسهينانىبلوكىروژههلات هاتووينهته ده‌رو زه‌مينه بو كارىهيزه سياسييه‌كان روتينيتر بووه‌ته‌وه. بهتايبهتىدهكرىئهوه بهروشنىببينرىكه ديسانه‌وه لايهنگريكردن له ديديكىئينسانيو سكالاكردن له كومهلگاىئيستا له ديدگايهكىئينساني، وه ههندىجار ته‌نانه‌ت سوسياليستييهوه، خه‌ريكه مهيدان په‌يدا دهكاتو دهبيته مايهىئيعتبار بو كه‌سه‌كان. ئه‌مه نه‌ته‌نها لهجيهانىسياسهتدا به‌لكو له مهيدانىژيانىفهرههنگيو هونهريىيهك دووسالىدواييشدا دهكرىبهدىبكريت. بهبرواىمن كاتىهيرشىسهرلهنويىماركسيستىهاتووهتهوهو كومونيستهكان ده‌توانن بهقهوارهىواقعىخويانهوه بينه پيشهوه. دهورهىپاشهكشهىماركسيزمو تهريك كهوتنهوهىماركسيستهكان بهكوتايىهاتنىجهنگىسارد دهستىپينهكرد، به‌لكو دهگهريتهوه بو چه‌ندين سال به‌رله ئه‌و. له‌م نيوهدا ئالوگورهكانىسوڤيت چاره‌نووس ساز بوو، نه‌ك به‌و مانايهىكه سوڤيت مهلبهندىماركسيزمو كومونيزم بوو، به‌لكو له‌به‌ر ئهوهىكه وجودىقوتبيكىبههيز لهئاستىجيهانيدا كه ئيدعاىكومونيزمىدهكرد، هه‌رچه‌نده درويين، جيگاو شوينيكىگرنگىله مهيدانىسياسيو فكريدا دهبهخشييه ماركسيستو ره‌خنه‌گره ماركسيستييهكانىسوڤيتيش، وه ئه‌مه سهرنجىههموولايهكىلهسهر ئه‌وان متمركز ده‌كرد. كه‌س نهيدهتوانىحاشا له ركودىئابووريو جمودىكومهلايهتىكوتايىدهورانىبريجنيف تا هاتنهسهركارىگورباتشوف، بكات. به هاتنهسهركارىگورباتشوفو باسىپروسترويكا دهورانىپووكانهوهىئهم قوتبه دهستىپيكرد. هه‌ر ليرهدا ديار بوو، وه ئيمهش لهروژىخويدا پيشبينيمان كرد، كه ماركسيزم به‌ره‌و ئه‌وه ده‌روات كه بكهويته ژير مهنگهنهوهو تهريك بكهويتهوه. به پووكانهوهىسوڤيت، ماركسيزمىواقعيو رهخنهگرىسوڤيتيش به‌هه‌رحال بو ماوه‌يه‌ك له مهركهزىگورهپانىخهباتىفكريو سياسىدهكهويته لاوه‌و ئه‌مه ئه‌و رووداوه بوو كه لهدهورانىليلىپاش كوتاييهاتنىجهنگىسارددا به‌كرده‌وه قه‌وما. ئه‌و شتهىكه من ئهمرو خه‌ريكم دهيليم ئه‌وه‌يه كه كه‌شوهه‌وا بو ههلسوورانىكومونيستهكان سهرلهنوىلهبار ئهبيتهوه. گومان له‌وه‌دا نييه كه خوههلنانه دژىكومونيستييهكانىقسه وهشينهكانىبورژوازيو ههراوهورياىكوتايىكومونيزم ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر نيشتبيتيشهوه، به‌هه‌رحال هه‌رگيز ته‌واو نه‌بووه‌و هيچ كاتيكيش ته‌واو نابي. به‌لام واقعييهتيكىزور به‌رچاو ئه‌وه‌يه كه ئهمرو هه‌لومه‌رج بوئهوهىكه كومونيستهكان پيبنينه مهيدان، قسهىخويان بكهنو هيز كوبكهنهوه بهتهواوىله ٨-١٠ سالىرابردوو له‌بارتره. ئه‌و دهورهيه، دهورهىپاشهكشهو ئاوابوونىچهپگهرايىبوو و ئهمرو دهورهىسهرههلدانو پيشرهوىسهرلهنويىئهوه.
ريگهم بده‌ن بهكورتىبچمه سه‌ر كاريگهرييهكانىئهم دهورهيه له‌سه‌ر چهپو بهتايبهتىرهوتىخومانو قسه‌كانم به‌م باسه كوتايىپيبهينم. دهورهىليليو سهرگهرداني، مه‌رج نييه هه‌ميشه دهروهىتهسليم بوون‌و ركود بيت. له‌واقعدا لهزوربهىكاتهكاندا بهپيچهوانهوهيه. ئه‌م ده‌ورانانه، دهورهىسست بوونهوهىكوتهكان، باوه‌ره‌كان، تهقليدهكان، وه ئه‌و كونتروله تهقليدييانهيه كه ژيانو پراتيكىئينسانهكان له‌قالب ده‌ده‌ن. دهورهكانىليليو قه‌يران له كومهلگادا بهگشتىئهو دهورانهن كه كه‌سه‌كان تياياندا هه‌ست به ده‌ست ئاوهلايييهكىزياتر ده‌كه‌ن، تهقليدو ده‌زگاو حزب‌و بزووتنه‌وه جيكهوتووهكان كه‌متر قورسايىدهكهنه سه‌ر زهينىئينسانهكانو ههربويه ئينسان هه‌ست به ده‌ست ئاوهلاييو سهربهخويييهكىمهعنهويو عهمهلىزياتر ده‌كات. بهشيك له به‌رچاوترين داهينانهكان له مه‌يدانه جيا جياكاندا له دهورهىلهم چه‌شنه‌دا سه‌ريان هه‌لداوه. كاتيك تهقليدىرهسميي، جا له‌هه‌ر قهلهمرهويكدا بيت، بيئيعتبار دهبيتو دهچيته ژير پرسيارهوهو وه‌لامه رهسمييهكانو حهقيقهته بهلگهنهويستهكان ده‌چنه ژير پرسيارهوه، كاتيك ئه‌وه دهسهلميت كه نورمهكانىپيشوو كاراييو خاسييهتو هه‌ربه‌م پييه ئيعتبارىخويان له‌ده‌ست داوه، بوارىداهينانو تويژينهوهو ره‌خنه فه‌راهه‌م ده‌بيت.
ههلبهته ئاكامىئهم كوششانه مه‌رج نييه هه‌ميشه رهسهنو پيشكهوتنخوازانه بيت. له‌م دهورهيهدا ئه‌م پروسهيه لهنيو چه‌پدا لهئاستىمليونيدا رووىدا. گهليكيان رويشتن نه‌ك ته‌نها دوگمه‌كان به‌لكو ئامانجهكانىپيشووىخوشيان بده‌نه به‌ر ره‌خنه، نهتهها بهكليشهكان به‌لكو به ئامانجىشورشگيرانهىخوشيان پيبكهننو نه‌ته‌نها له بيروباوه‌ر، به‌لكو له دلپاكيىتائيستاىخويان بكه‌ونه گومانه‌وه. لهنيو چهپىئيرانو لهنيو خودىئيمهشدا زوريك وايان كرد. زوريك، زوربهىئهوان، لهدريژهىبيركردنهوهو گومانهكانىخوياندا نه‌گه‌رانه‌وه بو هيچ جوره چه‌پ گهرايييهكو بوون به كه‌شف كهرانىتازه بهدهوان گهيشتووىمهزاياكانىكومهلگاىسهرمايهداري. مايكروفونيان ده‌خسته بهردهمىههركهسيك، له‌وانه كهسانيك كه ته‌نانه‌ت خودىخومان به‌زه‌حمه‌ت له سوسياليزمىديهاتيو جيهان سييهمىههليانمان كهندبوو، يهكسهر بهدوورودريژىدهكهوته پييا ههلدانىديموكراسي. چاو له بلاوكراوه چهپهكانىجيهان بكه‌ن له‌م دهورهيهدا، بزانن چون بهخيرايىئهم باسه لهنيوياندا بووه باو كه پيويسته جيگاىديموكراسىلهنيو سوسياليزمدا بكه‌ينه‌وه. بهشىههره زوريان له‌گه‌ل ئه‌م شهپولهدا رويشتن. بهبرواىمن بويه رويشتن چونكه پيشتر لهژير گوشارداو بههوىمهترهح بوون‌و موعته‌به‌ر بوونىكومونيزمو ماركسيزم له ناوهندىسياسيو زانكوييدا پيوهىپهيوهست ببوون. ئيستا، كه كومونيزمو ماركسيزم بهرهسميو به‌ئاشكرا كه‌وتبووه به په‌لامارو خرابووه ژير مه‌نگه‌نه‌وه ئه‌وانيش له‌و گوشاره رزگار بوون‌و ده‌ستيان كرد بهوهىكه قسهىخويان بلينو سازىخويان بژه‌نن. بهشيكىزوريان بهلاىئهو ريبازه فكريو سياسييانهدا رويشتن كه لهئيستادا بازريان گه‌رم بوو.
هه‌موومان شاهيدىئهم دهورهىپهرتهوازهيييه بووينو ههينو لهنيو خوشماندا دهورىبووه. ئه‌م كاريگه‌رييانه هه‌م ئهبعادىئيجابييان بووه هه‌م سلبي. سهربهخويىله بيركردنهوهو برياردانو دوور كه‌وتنه‌وه له قبوول كردنىسافو سادهىبوچوونه رهسميو ئه‌حكامه بهلگهنهويستهكان په‌ره‌ىسه‌ند، له هه‌مان كاتدا گهليك حهقيقهتىسوسياليستيو شورشگيرانهىگرنگ پشت گوىخرا. دانانىئهركىسياسىبو خوت وه‌كو تاكه كهسو بوون به ههلسووراوىپشت بهخو بهستووىئهم يان ئه‌و بزووتنه‌وه‌و دانانىپروژهىشهخسىبو خوت، رهواجىپهيدا كرد، له هه‌مان كاتدا فهزاىكارىهاوبهش لهژير چهترىنهخشهو ته‌رحه هاوبه‌شه حزبييهكاندا، هه‌لسووران وه‌كو ئهندامىريكخراويكو گوشهيهك له نهخشهيهكىفراوانتر، لاواز بوو. له ئاستيكىفراوانتردا ، به‌تايبه‌ت بو بهشيكىفراوان له چهپىئيران كه پهروهردهىتهقليدىتهقديس كردنىدواكهوتوويىميلليخو بوو، ئه‌م دهورهيه، دهورهىقوولبوونهوه له تيروانين بو ژيان، بو كومهلگاو بو فه‌رهه‌نگ بوو. ههندى كه‌س به‌وه گه‌يشتن كه لهدهرهوهىدنياىميلليو ولاتييو بزوتنهوهيىخوياندا، دنيايهكىفراوانتر به ههمهچهشنيو ئالوزيو دهسكهوتىمهزنهوه وجودىههيه. ئه‌م روچوونه فكرييه دهرفهتىبو ره‌خسا، چونكه له‌م دهورهيهدا كونترولو نفوزىبزووتنهوهو تهقليده دواكه‌وتووانه‌كان له‌سه‌ر ههنديك كه‌س لاچوون.
ئه‌م دهورهيه لهزور رووه‌وه بو زور كه‌س دهورهىبهخودا چوونه‌وه بوو. نه‌ك "ئيعاده نه‌زه‌ر خوازييو ريڤيژينزم"، نه‌ك دوزينهوهىههنديك مه‌كته‌ب بو تهفسير كردنىبيرو بوچوونهكانىپيشوو لهخزمهتىبهرژهوهندييه كومهلايهتييه تايبهتهكاندا، به‌لكو دهورهيهكىئيعاده نهزهرىفهردي، له ئه‌فكارو ئوميدو ئاسوكانىخو، له ميژووىژيانىخو، له سيستمىبههاو بيروباروهرهكانىخو. زور كه‌س له روانگهىخويانهوه به ئهنجامىگرنگ گه‌يشتن. منيش پيم وايه ههندىكهس بهراستىبهئاكامىگرنگ گه‌يشتن. تواناىئينسانهكان ئالوگورىبهسهردا هات. زوريك توانييان لايهنىئينسانيىسوسياليزمو ئينساندوستيىقوولىئهو تيبگهن. زور كه‌س قوولتر لهپهيوهندىنيوان سوسياليزمو ئازاديو خوشگوزهرانىئينسانىتيگهيشتن. زور كه‌س توانا واقعييهكانىخويان باشتر ناسيو متمانه‌يان بهخويان په‌يدا كرد. ههنديك له‌و ئه‌حكامه ماركسيستييانهىكه له دهورانىجهنگىساردو لهژير دهسهلاتىتهعليماتهكانى"كومونيزمي" ئوردوگاييدا، نه بهدروستيو بهروشنىبهيان ده‌كران، وه نه بهئاسودهييو زه‌ين كراوهيييهوه گويىبو شل دهكراو نه بهقوولىدهرك ده‌كرا، له‌وانه باسهكانىخودىئيمه له‌مه‌ر كومونيزمىكريكارييهوه، له‌م دهورهيهدا به روونييهكىزياترهوه خرانه روو‌و وه‌رگيران.
به‌م پييه تا ئه‌و جيگايهىبو چهپو بهدياريكراوتر بو رهوتىخوشمان دهگهريتهوه بهبرواىمن ئه‌م دهورانىليلييه، ئه‌م دهورانىناروشنيو تهمومژو دلهراوكيو به‌خودا چوونهوهيه، گوزه‌راوه. ههلبهته بهپيچهوانهىرهوته ماددييهكانىدهرهوهىخومانهوه، پيم وايه كوتايىهينان به‌م دهورهيهو هه‌نگاونان بو دهرهوهىفهزايهك كه ئيتر بهحوكمىههلومهرجىبابهتىدهورهىبهسهرچووه، هيشتا مهسهلهيهكىپراتيكييه. ئه‌م دهورهيه بو كومونيستهكان خوبهخو ته‌واو نابيت، دهبىهوشيارانه كوتايىپيبهينريت. ههلومهرجىبابهتيىئيستا ئيتر ريگهمان پىئهدات كه بگهريينهوهو نه‌ته‌نها كوتايىبهم دهورهىسهرلـيشيواوييه بهينين، به‌لكو ئه‌و قووليو ههمهجوريو ئامادهيييه پهرهسهندووانهىكه به‌ده‌ستمان هيناوه بخه‌ينه خزمهتىخهباتيكىههدهفمهندانهو ريكخراوهوه.
يهكيك له ئاكامهكانىرهوندهكانىچهند سالىئهخير كه لهريزهكانىئيمهدا به‌رچاو بووه ئه‌وه‌يه كه "كارىراستهوخوىكومونيستي" خرابووه لاوه. ريگهم بده‌ن مه‌به‌ستم له كارىراستهوخوىكومونيستىلهچهند رستهيهكدا دهرببرمو تهسويريكىلهسهر بده‌م. كارىراستهوخوىكومونيستىواته بكهويته ريو به‌و ئينسانانهىكه دهرديكيان هه‌يه، وه لهسهروويانهوه بهچينىكريكار بلييت كه دهبىكومونيست بن. لهنيوان خوتو باقىكومنيستهكاندا پهيوهنديو رابيته به‌رقه‌رار بكه‌يت، له مهيدانىسياسهتدا ديفاع له كومونيزم بكهيتو ده‌نگ به كومونيستهكان بده‌يت. كتيبهكانىماركس بخوينيتهوه. له‌به‌رامبه‌ر سهركوتكردنىكومونيزمو سوسياليزمدا مقاوه‌مه‌ت بكه‌يت. ره‌خنه له مهيلهكانىترىنيو كومهلگاو دهروونىچينىكريكار بگريتو لاوازييهكانيان نيشان بده‌يت. ئه‌وه بلـييت كه بهلينو ريگاچاره غهيره كومونيستييهكان له ميژووىكومهلگاو ميژووىكريكاراندا زورن به‌لام هيچ يهكيكيان وهلاميكىبنهرهتيىبه پيويستيى چينىكريكارو كومهلگا به ئازادىنهداوهتهوه. واته ئه‌و كارهىكه كومونيستهكان زياد دهكاتو تواناىسياسيو كومهلايهتىكومونيزم ده‌باته سه‌ر.
ئه‌م جوره ههلسوورانانه له‌م سالانه نه‌بوونه‌ته جيسهرنجىسهرهكىحزبىئيمه. ههلبهته هه‌مووان زور هه‌لسووراو بوون. هه‌مووان ههوليان داوه لهريگاىجياجياوه چاكهىخويان بگه‌يه‌نن به كومهلگاو به‌شه ژير دهستو سته‌م لـيچوو و ستهمديدهكان. به‌لام ئيوه كلاوىخوتان بكه‌ن به قازي، چه‌نده كارىراستهوخوىكومونيستي، كار وه‌كو ماركسيستيك له بزووتنه‌وه فكرييهكاندا، وه‌كو سوسياليستيك له بزووتنه‌وه كريكارييهكاندا، كار وه‌كو فراكسيونه كومونيستييهكان له يهكيتييه كريكارييهكاندا، كار وه‌كو هه‌را سازكهره كومونيستهكان له شهقامهكانداو ئينسانه كومونيستهكان له شوينىژيانو كاردا، ئه‌مانه چه‌نده بوونه‌ته خهسلهتىتايبهتمهندىئهم ههلسوورانانه. كارىئيمه زياتر ئه‌وه بووه كه "خزمه‌تي" سياسي-خه‌باتكارانه پيشكهش به تهيفيك له بزووتنه‌وه‌كان بكه‌ين له‌به‌رامبه‌ر تهيفيك مه‌سه‌له‌دا، كه هه‌موويان بهتيكرايي، به‌و كاره‌شه‌وه كه من باسم كرد، ناكاته كارىراستهوخوىكومونيستي.
ئه‌مه به لهبهرچاوگرتنىفهزاىزال به‌سه‌ر كومهلگاداو به‌سه‌ر هه‌موو بزووتنهوهىسوسياليستيدا، لهروويهكهوه ئه‌وه‌نده نه‌ئه‌كرا خوتىلـىلابدهيت. بهبرواىمن ئه‌و هيرشه فراوانهىكه بو سه‌ر كومونيزمو ئهنديشهىماركسيستىله ئارادا بوو وه‌ها رووىمهسهلهكهىگوريبوو كه ئه‌و رهوتهىبيويستايه بيلهبهرچاو گرتنىهيزهاوسهنگيو كيشمهكيشىتيوريىدهرهكي، بيروباوهره دهروونييهكانىخوىتهنها بو خوىدوو پات بكاته‌وه‌و هه‌ر به‌هه‌مان شيوه كارىرابردووىخوىدريژه پيبدات، زورتر له فيرقهيهكىدينىدهچوو. بهبرواىمن ئهوهىكه زور كه‌س له وه‌ها ههلومهرجيكدا لهرووىفكريو رهخنهيييهوه خاموشتر ببنه‌وه‌و خويان له‌رووى"پراتيكي"يهوه لهژير مه‌نگه‌نه دهربيننو خويان سهرقالىخزمهتگوزارىله بزووتنه‌وه ههنوكهييو جوراوجوره‌كاندا بكه‌ن، كاردانهوهيهكىزور سروشتيو قابيلىدهرك بوو. قابيلىدهرك، به‌لام جيگاىپشتيوانىنهبوو. به‌هه‌رحال قسهىئهمروىمن ئه‌وه‌يه كه ئه‌و دهورهيه ئيتر ته‌واو بووه.
به‌هه‌رحال مهبهستىمن له‌م باسه راكيشانىسهرنجىكونگرهيه بو ئه‌م پرسياره كه ئايا حزبىئيمه دهتوانىئالابهدهستىكوتايىپـيهينانىئهم دهورهىليلييه بيت بو چه‌پ، لانىكهم ئه‌و بهشهىكه ئيمه ده‌توانين كاريگهرىلهسهر دابنيين؟ ئه‌مه پرسياريكىئاوهلايه. بهبرواىمن ده‌توانين. جيوشوينىسياسىئايدولوژيكيىئوبژهكتيڤىئيمه له چهپىئيراندا، وه له چهپىباقىولاتهكاندا، تا ئه‌و رادهيهىكه بهئيمه ئاشنايه، جيوشوينيكىلهبارو سه‌رفرازانه بووه. جيوشوينيكىئيجابىبووه. من خوم بهلهبهرچاوگرتنىئهمه ئه‌وه‌نده نيگهرانىئهو كاريگه‌رييه سلبيو پهرتهوازهكهره نه‌بووم كه ئه‌م دهورهىليلييه له‌سه‌ر وهزعييهتىحزبيو پراتيكىحزبيىئيمه داىدهنا. بهبرواىمن نه‌ده‌كرا لهودهورهيهدا بهتهواويو بهشيوهيهكىموتلهق بهپيچهوانهىئاراستهىواقعييهتيكىمهزنىميژوويييهوه حه‌ره‌كه‌ت بكريت. گهليك له‌و كاريگه‌رييانه نه‌ده‌كرا خوتىلـيلابدهيت. ئه‌وه ده‌كرا كه سه‌نگه‌ره سه‌ره‌كييه‌كان پاريزگارييان لـيبكريتو خوت بو شهپولـىگهرانهوه ئاماده بكه‌يت-هه‌ر ئه‌و كارهىكه ئيمه كردمان. به‌لام نه‌ده‌كرا ههندىشيوهىتايبهتىله خهباتىفكريو عهمهلىبهسهر ئه‌و هه‌مووه كه‌سانه‌دا بسهپينىكه ريك بههوىئهوزاعىجيهانهوه گومانيان له‌وه هه‌بوو كه سوديكىههبيت. كارىراستهوخوىكومونيستي، ته‌نانه‌ت بو ئه‌وكه‌سانه‌ش كه زهرورهتهكهيان ده‌رك ده‌كرد، لهجهرگهىئهم ده‌وره تايبه‌ته‌دا ره‌نگه "فيرقهييو بيسهمهر" خوىبنوانايه. حوكمىئيمه لهبارهىدهبوواو نهدهبوواكانىدهروهىپيشووهوه هه‌رچييه‌ك بيت، قسهىمن ئه‌وه‌يه كه ئيتر ئه‌و دهورهيه ته‌واو بووه. ئه‌م كارانه ئيتر فيرقهييو بيسهمهر نييه.
ئه‌مه بزووتهوهيهكهو ئينسانه جياجياكان به‌تواناو پيشينهو قهلهمرهوه تخصصييه تايبهتهكانهوه تيايدا به‌شدارن. بهبرواىمن هه‌موو ئه‌و كهسانهىكه ده‌توانن، بهبىسهرف كردنىئينيرژىههرقلي، له سازماندانىناوكوكهىسهرهكىههلسوورانىراستهوخوىكومونيستىله مه‌يدانه جياجياكاندا ده‌ور بگيرن، دهبىحهتمهن وا بكه‌ن. باسهكهىمن ئه‌وه نييه كه دهبىههمووان مولزه‌م بكرين كه له‌مه به‌دوا كاريكىتايبهتىئهنجام بده‌ن، يان له واقعدا وه‌كو نويژ "ئاداىبكهن". ئه‌وه ئهركىحزبه كه سهرنجىپيويست بداته ئه‌مه بوئهوهىهيزىههلسوورانيكىبهم جوره كوبيتهوهو ئاماده بيت. من خوم پيم وايه ماركسيزم ئيتر ئه‌و ده‌وره دژوارهىتيپهراندووه. وهختيك سه‌ير ئه‌كه‌ين، ئايدولوژييه بورژوايييهكان لهحالهتىهيرشبهرانهدا نابينين. نه‌ته‌نها ئه‌مه به‌لكو خودىئهوان له ئه‌زمه‌دا پهلوپو ده‌كوتن. ريبازه ئايدولوژيكييه سه‌ره‌كييه بورژوايييهكان ته‌نانه‌ت تواناىئهوهيان نييه كه له‌به‌رده‌م گهشهىفاشيزمدا ريزبهندييهكىساده پيكبهينن. ته‌نانه‌ت ناتوانن له سكولاريزم ديفاع بكه‌ن، كه بو ماوهىچهندين دهيهو لهههندىحالهتدا چه‌ندين سه‌ده سيستمىدهسهلاتدارىگهليك له كومهلگا غهربييهكان بووه. ناتوانن به‌ر به چوونىتهعاليمىدينىبو ناو قوتابخانه‌كان بگرن. ناتوانن وهلامىقهوم چيتىبدهنهوه كه ئيتر بووه‌ته مايهىبشيوىخودىسهرمايه. وه تازه ته‌نانه‌ت فاشيزمو ناسيوناليزمىقهومىكه ئه‌مانه ره‌وته ئايدولوژيكه هه‌وسار پچريوو و له قه‌فه‌س ده‌رباز بووهكانىئهم دهورهيهىجيهانىسهرمايهدارىبوون، لهچلهپوپهىگهشهىخويان هاتوونه‌ته خواره‌وه‌و ئيتر خهريكن لهپىئهكهون. من، ئه‌وه هيچ كه هيچ ريبازيك له ئايدولوژىبورژوازىلهحالهتىهيرشبهرانهدا نابينم، به‌لكو له جيوشوينيكىراوهستاو كه ئيمكانىرووبهروو بوونهوهىلهگهل ماركسيزمو كومونيزم پيبدات نابينم. كومونيزمىكريكارىدهتوانىبگهريتهوه بو قالبه واقعييهكهىخوي، واته رهوتيك بيت كه ره‌خنه ده‌گريت، هيرش ده‌بات، وه لهكومهلگا هيز وهردهگريت. رهوتيك كه ئهركىگورينىجيهانه، نه‌ك وه‌كو سالانىئهخير كارىتهنها پووچه‌ل كردنهوهىپهلامارىبورژوازىبيت. ئيمه له‌م شه‌ش حه‌وت سالهىرابردوودا توانيمان ههنديك سه‌نگه‌ر راگرين. ئيستا كاتىئهوه هاتووه كه ههستينو پيشرهوىبكهين. جا ره‌نگه چه‌ند هه‌نگاو لهولاتريش ديسانه‌وه ناچاربين راوهستينو ئه‌و جيوشوينه بپاريزين كه به‌ده‌ستمان هيناوه. به‌لام ئهوهىگومان هه‌لنه‌گره ئه‌وه‌يه كه كاتىپيشرهوىهاتووه.
كارىكومونيستي، كارىراستهوخوىكومونيستي، ئه‌مه عيبارهتىسهرهكىئهم دهورهيهيه. به‌لام، پاش ئه‌مه ره‌نگه پيويست بيت تيبينييهكيشىبخهمه سه‌ر، كه خودىپيويست بوونهكهىزور دهردناكه. راستييهكهىلهوه ئه‌ترسم كه كاتيك من باسىگرنگىحهياتيىكارىكومونيستىراستهوخو ده‌كه‌م، ديسانه‌وه كهسيك ههستيته سهرپيو ئه‌م ليكدانهوهيه له قسهكهىمن به‌ده‌سته‌وه بدات كه گوايا ئيتر ئه‌وله‌ويه‌ت بوكارهكانىتر، كار له فيدراسيونىشوراكانىپهنابهران، كار له‌گه‌ل كوميتهكانىهاوپشتىكريكاري، كار له‌گه‌ل كريكارىئهمرو و …تاد دانانيم. دهبىههر لهپيشدا بليم نهخير، ماناىئهم قسه‌يه ئه‌مه نييه. چه‌ندين جار دووپات‌مان كردووه‌ته‌وه كه تواناىكومونيستهكان له ريكخستنو رينوينىكردنو كاريگهرىدانان له‌سه‌ر تهيفيكىزور له خهباتو كهمپينهكانىلهم بابه‌ته، ريك له كومونيست بوون‌و كارىكومونيستىكردنيانهوه سه‌رچاوه دهگري. كومونيست ريك له‌به‌ر ئهوهىكومونيستهو لهنيو كريكاراندا قسهىكومونيستىدهكاتو كارىكومونيستىدهكات، له‌به‌ر ئهوهىههموو تواناىفكريو عهمهليو ريكخراوهيىبزووتنهوهىكومونيستىكريكارىلهپشته، له بزووتنهوهكانىترو ئهبعادهكانىترىخهباتىكومهلايهتيدا نفوز په‌يدا ده‌كات. كومونيستهكان ته‌نها وه‌كو رابهرانيك كه به راديكاليزمو سوسياليزمو رهخنهىراديكال له كومهلگاو بزووتنه‌وه روژانهكان ناسراون، له يهكيتىوهيان كهمپينهكانو جهبههكانىخهباتىئازاديخوازانهدا ئيعتبارو نفوز په‌يدا دهكهنو كاريگهرىدادهنين. كارىكومونيستيو ناسنامهىكومونيستىنهتهنها ئهلتهرنهتيڤىخونواندن له قهلهمرهوهكانىترىخهباتىكومهلايهتيدا نييه، به‌لكو بو كومونيستيك مهرجىپيويستىسهركهوتنه له‌م مهيدانانهدا. ئه‌گه‌ر كومونيستيك بيهويت له يهكيتيدا ده‌ور بگيرىدهبىوهكو كومونيست ده‌ور بگيري، ئه‌گه‌رنا ئه‌وا يونيونيستىله ئيمه باشتر زوره. كريكاران ريك لهبهرئهوهىپييان وايه كومونيستهكان كومونيستنو ولاميان پييه ده‌چن بهلاياندا. بهپيچهوانهوه بهبرواىمن پيويسته ههلسوورانىئيمه له مهيدانهكانىتردا چه‌ند قات زياد بكات چونكه برياره وه‌كو كومونيست، نه‌ك ههلسووراوىسادهىههمان مهيدان، تياياندا بهشدارىبكهين. خه‌بات كردن بهشيوهىجياجياو له مهيدانىجياجيادا هيچ كاتيك ناكوكىنهبووهو نييه له‌گه‌ل ئه‌وه‌دا كه ئايدولوژيو ئامانجيكىسهرهكيت هه‌بيت، دهركيكىروشنت له خهباتىچينايهتيو پابهندييهكىقوولت به بزووتنه‌وه‌و حزبىكومونيستىكريكارييهوه هه‌بيت. به‌م پييه ئه‌و دهركهىكه پيداگرتن له‌سه‌ر كارىكومونيستىبه بانگهوازىكهم كردنهوهىچالاكييه جوراوجوره جانبييهكانىحزب دادهني، له‌راده‌به‌ده‌ر ميكانيكيو بيجييه. ئينسان دهبىبتوانىههم پاسكيل لـيبخوريو هه‌م فيكه لـيبدات! پيويست ناكات كهسيك بو فيكه لـيدان لهپاسكيلهكهىدابهزي! بزووتنهوهىئيمهش ريك ته‌نها بههيمهتىئهو ئينسانانه دهتوانىبهرهو پيشهوه بروات كه بتوانن بهشيوهيهكىزيندووو جوراوجور كار بكه‌ن، كهسانيك كه بتوانن به سوارىپاسكيلهوه فيكه لـيبدهن! كومونيست بن‌و له يهكيتييهكاندا ههلسوورين، كومونيست بن‌و بكه‌ونه ريزىپيشهوهىههر خهباتيكىروژانهوه لهدژىههلاواردنو مهحروميهت…
به‌هه‌رحال هه‌روه‌كو باسم كرد، كه‌م ره‌نگ بوونهوهىكارىكومونيستىبهماناىتايبهتىووشهكه، وه رازىبوونو جيگاخوش كردنىههلسووراوىكومونيست له مهوقعيهتىههلسووراوىبزووتنهوهو كه‌مپينه جوراوجوره‌كاندا، بهريكهوت نه‌بوو، ئاكامىدهورهيهكىتايبهت بوو كه ئيستا خه‌ريكه ته‌واو ده‌بي. به‌لام دريژهدان به‌و شتهىكه لهجهرگهىدهورهىپيشوودا به قابيلىروونكردنهوهو قابيلىدهرك دهژميردرا له دهورهىداهاتوودا، له دهورهيهكدا كه پيئهنيينه ناويه‌وه، ئيتر بيپاساوهو نابىلـيىخوش ببين.
تا ئهوجيگايهىكه دهگهريتهوه بو تاكهكانو تيفكرينو ئيعادهنهزهرهكانيان له دهورهىپيشوودا، دهبىبليين كه فرسهتيكىزورمان هه‌بووه بو تيروانينىسهرلهنوىبو خوو بو سياسهتو بو دهورىخومان له خهباتىكومهلايهتيدا. ئييتر كاتىئهوه هاتووه كه بهروبومىئهم قوولبوونهوهو خويهكلاكردنهوهيه ببينين. بو ئه‌و كهسانهىكه له‌م مهيدانهدان، ئاراستهىحهرهكهتهكه روشنه. ريگا بو ههلسوورانىچروپرىكومونيستي، بيئهم كه‌نارو ئه‌و كه‌نار كردن، بيكهموكاست، ئاوهلايه. ريگرييهكانىدويني، ههلومهرجىدوينيو گوشارهكانىدويني، ئيتر خهريكن له‌سه‌ر ريگاىئيمه لائه‌چن. ئه‌گه‌ر تادوينىكاريك هه‌بوو كه به حوكمىههلومهرجهكه نه‌ده‌كرا ئه‌نجام بدريت، ئهمرو ئيتر دهكرى ئه‌نجام بدريت. ئه‌گه‌ر له جهرگهىئهو هيرشه فراوانه سياسيو تهبليغاتييهىدهورهىپيشوودا ئه‌و چاوهروانييهىكه ههلسووراوانىحزب كورىخويندنهوهىمانيفيستىكومونيستو سه‌رمايه پيك بهيننو پهرهىپيبدهن چاوه‌روان نه‌كراو بوو، ئهمرو ئيتر وا نييه.
ئه‌و شتهىكه من وه‌كو يهكيك له به‌شدار بووان پيم خوشه ئه‌م كونگرهيهىپىبناسريتهوهو پيىپيناسه بكريت به‌رجه‌سته بوونهوهىكاراكتهرىكومونيستيىحزبه. دهمهوىدواتر ئاوا باس بكريت كه له‌م كونگرهيهدا، كارىكومونيستي، نه‌خشه‌و پروژه كومونيستييهكانو هاويشتنىتيشكىكومونيستىبوسهر تهيفىفراوانىههلسوورانهكانىئيمه جيگاىخوىدوزييهوه. ئوميدهوارم كونگره به‌م ئاراستهيهدا بروات‌و ئه‌م ئاواتهىمن ئاواتىزوربهىهاورييانىتريش بيت. باسهكهىمن له‌سه‌ر دهركردنىرينوينيو راگهياندنو برياريكىتايبهتىنييه. به‌لكو سهرنجدانىئيسپاتيىخودىكادرهكانىئهم حزبهم دهوي.…
ئيمه حزبيكين كه هه‌موو شتيكمان ، بيروباوهرمان، پيشينهمانو سياسهتهكانمان، به ئيمه دهلين كه دهبىله ههلويستيكىپهلاماردهرانهدا بين. ئه‌و حزبهىكه نوينهرانىلهم كونگرهيهدا ئاماده‌ن، چ لهرووىسياسيو چ لهرووىعهقيدهيييهوه هيچ قهرزاربارىهيچ كهسيك نييه له هيچ شوينيكىدنيادا. ئه‌مه رهوتيكىسهرفرازه كه ئهمرو به شاهيديىئهم كونگرهيه، له كوتايىدهورهيهكدا كه ناويان نابوو دهورهى"مهرگىكومونيزم"، زيندو بوونىكومونيزمىكريكارىجار دهداتو بانگهوازىدهستپيكىدهورهيهكىهيرشبهرانهىكومونيستىكريكاريىبو سه‌ر نيزامىكونهو ئابرو تكاوىسهرمايهدارىدهكات. ئه‌م كونگرهيه دهبىكونگرهىئهم بانگه‌وازه بيت.
ئه‌م ووتاره يه‌كه‌م جار له انترناسيونال (بلاوكراوهىحزبىكومونيستىكريكاريىئيران)ىژماره ١٥-ىسپتهمبهرى١٩٩٤دا بلاو بووه‌ته‌وه.
سه‌عيد ئه‌حمه‌د له فارسيهوه كردوويهتىبه كوردي/ ١٩٩٨
hekmat.public-archive.net #0740ku.html
|
<urn:uuid:0cc8a2b7-f157-4181-8406-6f7072dfc104>
|
CC-MAIN-2017-30
|
http://hekmat.public-archive.net/ku/0740ku.html
|
2017-07-27T00:41:27Z
|
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2017-30/segments/1500549426693.21/warc/CC-MAIN-20170727002123-20170727022123-00110.warc.gz
|
ckb
| 0.777966 |
Arab
| 30 |
{"ckb_Arab_score": 0.7779659628868103, "sdh_Arab_score": 0.05651455000042915, "ace_Arab_score": 0.0449235774576664, "bjn_Arab_score": 0.03904451057314873, "uig_Arab_score": 0.026890240609645844, "arz_Arab_score": 0.01878237910568714}
|
سه‌باره‌ت به مه‌سه‌له‌ی کشانه‌وه‌ی هێزه‌کانی ئه‌مه‌ریکا له عێراق که بڕیاره تا کۆتایی ئه‌مساڵ ته‌واوی ئه‌و هێزانه بکشێنه‌وه. هه‌روه‌ها له‌سه‌ر پشتیوانی کومه‌ڵه عێراقییه‌کان له حکومه‌ته‌که‌ی مالکی، ئوسامه جه‌میل ئه‌ندامی په‌ڕله‌مانی عێراق سه‌ر به لیستی یه‌کگرتووی ئیسلامی کوردستان له وتووێژێکدا له گه‌ڵ هاوکارمان حه‌یده‌ر که‌ریم ده‌ڵێت پێموایه ئه‌و بارودۆخه‌ی ئێستا که عێراق پێدا ده‌ڕوات هه‌روه‌ها ئه‌و ڕه‌وشه‌ی که‌وا ناوچه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی نێوه‌ڕاست به گشتی پێدا تێده‌په‌رێت. بێجگه له‌وه‌ش عێراق ده‌وره دراوه به چه‌ند وڵاتێک که‌وا هه‌موویان جۆرێک له ململانێی مێژووی و که‌لتووری و سیاسی و عه‌سکه‌رییان له‌گه‌ڵ عێراقدا هه‌یه، پێویست به‌وه‌ده‌کات که‌وا هێزی ئه‌مه‌ریکا تا ماوه‌یه‌کی دیکه له عێراقدا بمێنێته‌وه.
په‌رله‌مانتار ئوسامه جه‌میل گوتی کوردیش له‌سه‌ر بنه‌مای به‌رژه‌وه‌ندی هاوپه‌یمانی کوردستانی که ئه‌وان کۆمه‌ڵێک به‌رژه‌وه‌ندی سیاسی و ئابووری به‌هێزیان له‌گه‌ڵ حکومه‌تی به‌غدادا هه‌یه، بۆ نموونه ڕێکه‌وتنیان هه‌یه که‌وا به‌غدا به هیچ شێوه‌یه‌ک ته‌داخول له کاروباری کوردستاندا نه‌کات، له مه‌سه‌له‌ی نه‌وت فرۆشتن له گرێ به‌سته نه‌وته‌کان به‌غدا ئێستا چاوپۆشی ده‌کات له کوردستان چۆن گرێبه‌ست ده‌به‌ستێت چۆن ده‌یفرۆشیت. به هه‌مان شێوه‌ش کوردیش له هه‌ڵه‌کانی مالیکی چاوپۆشی ده‌کات له به‌غدا و پشتگیری ده‌کات، بۆیه ده‌توانم بڵێم ئه‌وه‌نده‌ی به‌رژه‌وه‌ندییه ئابوورییه‌کان کوردی به نوری مالیکی به‌ستۆته‌وه ئه‌وه‌نده به‌رژه‌وه‌نده سیاسییه‌کان نه‌یبه‌ستۆته‌وه، چونکه تا ئێستا باس له‌مه‌سه‌له‌ی ماده‌ی 140 ناکرێت باس له‌مه‌سه‌له‌ی پێشمه‌رگه ناکرێت تا ئێستا باس له‌مه‌سه‌له یه‌کلایی کردنه‌وه‌ی ناوچه ناکۆکه‌کان ناکرێت. ئه‌مانه هه‌موویان دوواخراون و باسیان لێوه ناکرێت.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی گفتوگۆكه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 11:44 خوله‌كه.
|
<urn:uuid:9db0df76-9fc8-4576-a23d-2f26f88e8ffb>
|
CC-MAIN-2017-30
|
https://www.dengiamerika.com/a/osama-jamil-28apr11-120880534/968992.html
|
2017-07-28T11:03:17Z
|
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2017-30/segments/1500549448198.69/warc/CC-MAIN-20170728103510-20170728123510-00124.warc.gz
|
ckb
| 0.994411 |
Arab
| 8 |
{"ckb_Arab_score": 0.9944105744361877}
|
غەزالی
بەرهەمەکانی غەزالی[دەستکاری]
غەزالی بەرهەمی زۆری له بواری ئاینی و عیرفانی دا هەیه. کۆمەڵێک زیاتر له چوارسەد و حەفتا کتێبیان بۆ ژماردوه بەڵام غەزالی خۆی له نامەیەک دا که له دوایین ساڵانی ژیانی دا نووسیویەتی ئەم ژماره به حەفتا کتێب دەزانێت. یەکێک له ناسراوترین کتێبەکانی غەزالی المنقظ من الظلاله، که به زمانی عەرەبی نووسراوه و به کورتی باسی ژیان و گۆڕانی بیر و ڕای خۆی تێدا کردوه.
گۆڕانکاری له بیر و ڕای غەزالیدا[دەستکاری]
غەزالی یەکێک لەو کەسانەیه که ئاڵ و گۆڕی زۆری له بیر و ڕاکانی دا بۆ پێش هاتوه و خۆشی له چەند کتێبی باسی ئەمە دەکات. غەزالی له ساڵانی دوایینی ژیانی دا دەستی له دەرس و حوجره کێشاوه و جلی سۆفیانی له بەر کردوه و چوەته ڕێبازی عیرفانەوه.
سەرچاوەکان[دەستکاری]
1- المنقظ من الظلال، أبو حامد محمد الغزالی، اعتنى بـه محمد أسماعيل حُزيِّن و شذا رائق عبدالله، نشر موقع الفلسفة الإسلامية
|
<urn:uuid:022b9b18-fbdf-4f56-819e-772332735500>
|
CC-MAIN-2017-30
|
https://ckb.wikipedia.org/wiki/%D8%BA%DB%95%D8%B2%D8%A7%D9%84%DB%8C
|
2017-07-24T18:44:31Z
|
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2017-30/segments/1500549424909.50/warc/CC-MAIN-20170724182233-20170724202233-00132.warc.gz
|
ckb
| 0.939895 |
Arab
| 38 |
{"ckb_Arab_score": 0.9398954510688782, "hac_Arab_score": 0.030003925785422325, "sdh_Arab_score": 0.029940826818346977}
|
ئۆپۆزسیۆنی سیاسی میسر به‌رهه‌لستی به‌رامبه‌ر به سه‌ركه‌وتنی سه‌رۆك حوسنی
موباره‌ك له هه‌لبژاردنه‌كانی سه‌رۆكایه‌تی راگه‌یاندوه.
به‌رێز موباره‌ك، كه ماوه‌ی بیست و چوار سالی رابردوو ده‌سه‌لاتی له ده‌ستدا بووه، گه‌رێكی دیكه‌ی شه‌ش سالی له هه‌لبژاردنه‌كاندا برده‌وه.
شایانی باسه ئه‌مه جاری یه‌كه‌مه له میسر رێگه درا زیاتر له یه‌ك پالێوراو به‌شداری له هه‌لبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی دا بكه‌ن.
كۆمسیۆنی فه‌رمی هه‌لبژاردنی رایگه‌یاند كه ژماره‌یه‌كی كه‌م ده‌نگیان دا به‌لام سه‌رۆكی حه‌فتا و حه‌فت سالان هه‌شتاو هه‌شت له سه‌دای ده‌نگه‌كانی برده‌وه. بهرههلستانی به‌رێز موباره‌ك ده‌لێن فرت‌و فێل و نارێكی زۆر له شێوازی به‌رێوه چوونی هه‌لبژاردنه‌كاندا كرابوو.
رێبه‌ری پارتی غه‌د، ئه‌یمه‌ن نور، كه به جیاوازیه‌كی زۆر دووه‌م ده‌نگی هێناوه ده‌لێت ئه‌و هه‌وڵده‌دات ده‌نگدانه‌كه هه‌لوه‌شێنێته‌وه.
|
<urn:uuid:7bf4aeca-0b58-45f3-b050-1d04ecf8225f>
|
CC-MAIN-2017-30
|
https://www.dengiamerika.com/a/a-58-2005-09-10-voa2-89169672/943632.html
|
2017-07-27T22:50:48Z
|
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2017-30/segments/1500549429548.55/warc/CC-MAIN-20170727222533-20170728002533-00444.warc.gz
|
ckb
| 0.989264 |
Arab
| 8 |
{"ckb_Arab_score": 0.9892643690109253}
|
هه‌ڵبژاردنه‌کانی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاکانی عێراق له 12 له 18 پارێزگای وڵاته به‌ڕێوه‌چوو .
عبدوڵڕهحمان خه‌لیفه به‌رپرسی گشتی په‌یوه‌ندییه جه‌ماوه‌رییه‌کانی کۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنی عێراق، له گفتوگۆیه‌کی تایبه‌ت به به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا له ڕۆژی شه‌ممه ڕایگه‌یاند پرۆسه‌که له ژێر چاودێری 188 هه‌زار و 140 بریکاری قه‌واره‌ی سیاسی به‌ڕێوه‌چوو. هاوکات 68720 چاودێری ڕێکخراوه مه‌ده‌نیه‌کانی نێو عێراق و 344 چاودێری نێونه‌ته‌وه‌ییش له‌وێ ئاماده بوون. ده‌ڵێت 13ملیۆن و 592 هه‌زار و 270 که‌س مافی ده‌نگدانیان له عێراقدا هه‌بوو. 5149 بنکه‌ی ده‌نگدان بۆ ده‌نگدانه‌که ئاماده کرابوو.
سه‌باره‌ت به بێبه‌ش کردنی 22 هه‌زار ده‌نگده‌ر له خانه‌قین هه‌ر وه‌ک ئه‌و ڕاپۆرتانه‌ی ڕاگێنراوه، به‌ڕێز خه‌لیفه ڕایگه‌یاند هه‌ر سکاڵایه بگات به کۆمسیۆن لێکۆڵینه‌وه‌ی له‌سه‌ر ده‌کرێت و گوتی بێگومان له‌سه‌ر ئه‌م دۆسێیه‌ش لێکۆڵینه‌وه ده‌کرێت.
|
<urn:uuid:12691c49-9e8b-4efe-aac4-919b8ea3c49f>
|
CC-MAIN-2017-30
|
https://www.dengiamerika.com/a/1645707.html
|
2017-07-21T04:43:32Z
|
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2017-30/segments/1500549423716.66/warc/CC-MAIN-20170721042214-20170721062214-00301.warc.gz
|
ckb
| 0.995095 |
Arab
| 8 |
{"ckb_Arab_score": 0.9950948357582092}
|
ڕۆژی کورد: ناوەندی ڕۆژی کورد، لە بەردەوامی و پەرەپێدانی چالاکی و کارکردنی خۆی بۆ خزمەتی باشتر بە گەلی کورد، ماڵپەڕێکی سەربەخۆی بە ناوی "گڕوگاڵی منداڵان"، کردەوە.
ماڵپەڕی گڕوگاڵی منداڵان www.rojikurd.net/girugalimindalan ، پێکهاتووە لە چەند بەشی جیاجیای فێربوونی زمانی کوردی، چیرۆک، سروود و گۆرانی و …تاد.
ناوی ماڵپەڕی "گڕوگاڵی منداڵان" لە یادگارە شیرینەکەی کۆماری کوردستان لە مهاباد داندراوە کە دەرخەری ئەو ڕاستییەیە، کۆمار و پێشەوای نەمرمان، گرنگییەکی زۆریان بە پەروەردە داوە و منداڵانیان لە بیر نەکردووە، ئەوە یەکێک لە ئەزموون و یادگارە بە نرخەکانی کۆماری ساوای و جوانەمەرگی کوردستانە.
ماڵپەڕی "گڕوگاڵی منداڵان"، هیواخوازە تاکی کورد خۆی لە یارمەتیی ئەو ماڵپەڕە نەبوێرێ و بەتایبەتی بەرهەمی منداڵان وەک شیعر و چیرۆک بۆ ئەم ماڵپەرە بنێردرێت، لە هەمان کاتیش‌دا داوا لە نووسەران و ڕووناکبیران و بەتایبەتی چالاکانی ئەدەبی منداڵان دەکات، یارمەتیدەری بن، دەرگای "گڕوگاڵی منداڵان" بێ جیاوازی و بێ سەرنجدان بە ئایدیا و هزری حیزبی و تاکەکەسی، بۆ هەموو لایەک ئاوەڵایە.
منداڵان، سامانی ئێستا و دواڕۆژینەتەوەی کوردین، با لەبیریان نەکەین.
|
<urn:uuid:4f1c2ea3-b854-46f4-8b21-597d95e65bec>
|
CC-MAIN-2017-30
|
http://www.rojikurd.net/netgirugalimindalanp165previewtru/
|
2017-07-25T18:57:43Z
|
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2017-30/segments/1500549425352.73/warc/CC-MAIN-20170725182354-20170725202354-00701.warc.gz
|
ckb
| 0.899483 |
Arab
| 17 |
{"ckb_Arab_score": 0.8994834423065186, "hac_Arab_score": 0.05983554199337959, "sdh_Arab_score": 0.04051169380545616}
|
سه‌رۆك بوش ده‌سـتیكردووه به به‌شـداریكردن له زنجیره‌یه‌ك ڕێوڕه‌سم كه به‌بۆنه‌ی پـێنجه‌مین سـاڵیادی 11 ی سـێپـته‌مبه‌ری 2001 سازده‌كرێت، كه له‌و ڕۆژه‌دا هێرشی تیرۆریستی له دژی وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا كرا.
ڕۆژی یه‌كشه‌ممه سه‌رۆك بوش و خانمی یه‌كه‌می ئه‌مریكا لۆرا بوش تاجهگوڵـینهیان له ناوچه‌یه‌ك دانا كه به گراوند زیرۆ (ground zero) ناسـراوه، ئه‌و شـوێنه‌ی كه كاتی خۆی دوو باڵه‌خانه به‌رزه‌كه‌ی ناوه‌ندی بازرگانی جیهانی لێـبوو، وه تیرۆریسـتانی قاعیده به دوو فڕۆكه‌ی ڕفێندراو خۆیان پـیادان و ڕوخاندیانن.
هه‌روه‌ها ڕۆژی یه‌كشه‌ممه سه‌رۆك بوش ئاماده‌ی نوێژی كڵـێـسـایهك بوو به‌رامبه‌ر گراوند زیرۆ. سه‌رۆك بوش به ڕۆژنامه‌وانانی گوت ئه‌و به دڵـێـكی گرانه‌وه یادی هێرشه‌كانی 11 ی سـێپته‌مبه‌ر ده‌كاته‌وه.
ڕۆژی دووشه‌ممه سه‌رۆك بوش له نیویۆرك چاوی به كارمه‌ندانی ئاگركوژێنه‌وه و پۆلیس ده‌كه‌وێت، وه بۆ ڕێزلێنان له گیانی قوربانیـیه‌كان له‌گه‌ڵـیاندا بۆ چه‌ند خوله‌كێـك به‌بێ ده‌نـگی ده‌وه‌سـتێت، له هه‌مان كاتی كه پـێش پـێنج سـاڵ له‌مه‌وبه‌ر فڕۆكه‌كان خۆیان به دوو باڵه‌خانه‌كه‌دا كێـشـابوو.
پاشـان سه‌رۆك بوش سه‌ردانی پـنتاگۆن له واشـنتۆن و كێڵـگهیهك له پـێنسـلڤانیا ده‌كات كه دوو فڕۆكه‌ی دیكه‌ی ڕفێندراوی لێ خرابووه خوارێ.
هه‌روه‌ها سه‌رۆك بوش به‌نیازه ئێواره‌ی دووشه‌ممه له كۆشـكی سـپـی بۆ گه‌لی ئه‌مریكا قسه بكات.
|
<urn:uuid:51d8a1f3-e35d-415c-8265-a461df7c3b97>
|
CC-MAIN-2017-30
|
https://www.dengiamerika.com/a/a-58-2006-09-11-voa1-89180847/945460.html
|
2017-07-26T18:43:28Z
|
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2017-30/segments/1500549426372.41/warc/CC-MAIN-20170726182141-20170726202141-00061.warc.gz
|
ckb
| 0.984255 |
Arab
| 8 |
{"ckb_Arab_score": 0.9842545390129089, "sdh_Arab_score": 0.012595689855515957}
|
ئەنستیتۆی توێژینەوە و گەشەپێدان , , پەروەردە
ئەم توێژینەوەیە بە مەبەستی شیکاری ناوەڕۆکی کتێبی پەروەردەی ئیسلامی لە قۆناغی بنەڕەتی (یەکەم تا نۆیەم) ئەنجامدراوە، بە سەرنجدان لە جۆری ئەو بابەتانەی لەو کتێبەدا دانراون و دووبارەبوونەوەیان لە پولە جیاوازەکاندا، کە بە گشتی خۆی لە نۆ بەرگ کتێب دا دەبینێتەوە. ئەو نۆ بەرگ کتێبە ١٧١ وانەیان لە خۆ گرتووە. کۆمەڵگای توێژینەوە هەر نۆ بەرگی کتێبی پەروەردەی ئیسلامیە، نموونەکەش هەمان ئەو کتێبانەن. ئەم توێژینەوەیە کە توێژینەوەیەکی وەسفییە لە جۆری چەندایەتی، بە میتۆدی شیکاری ناوەڕۆک ئەنجامدراوە. بابەتەکانی کتێبی پەروەردەی ئیسلامی پێکدێن لە باوەڕ، چیرۆکی ئایینی، پەرستن، بەها کۆمەڵایەتییەکان، ژیانی رۆژانە، ناوەکانی خوا، ژیان و ئاکاری پێغمبەر، سورەتەکانی قورئان ... ئەنجامەکان پیشاندەدەن کە هاوسەنگی لە نێوان بابەتەکاندا نییە. هەندێک لە بابەتەکان بایەخی زۆریان پێدراوە و هەندێک بابەت کەمتر بایەخیان پێدراوە و بابەتی ئاینیش هەیە کە هەر بایەخی پێ نەدراوە. ئەو بابەتانەی کە زۆر دووبارەبوونەتەوە بابەتەکانی پەیوەست بە باوەڕ، چیرۆکی ئایینی، ژیانی رۆژانە و بەها کۆمەڵایەتییەکانن.
|
<urn:uuid:87bf4fad-46f2-44b9-b1a3-5f8e8094c82b>
|
CC-MAIN-2017-30
|
http://irdk.org/so/Rss_PublicationReader/5e491d86-e0a5-4883-9dab-3f8dc63908d0/%D8%B4%DB%8C%DA%A9%D8%A7%D8%B1%DB%8C-%D9%86%D8%A7%D9%88%DB%95%DA%95%DB%86%DA%A9%DB%8C-%DA%A9%D8%AA%DB%8E%D8%A8%DB%8C-%D9%BE%DB%95%D8%B1%D9%88%DB%95%D8%B1%D8%AF%DB%95%DB%8C-%D8%A6%DB%8C%D8%B3%D9%84%D8%A7%D9%85%DB%8C%DB%8C-%D9%82%DB%86%D9%86%D8%A7%D8%BA%DB%8C-%D8%A8%D9%86%DB%95%DA%95%DB%95%D8%AA%DB%8C
|
2017-07-20T16:26:46Z
|
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2017-30/segments/1500549423269.5/warc/CC-MAIN-20170720161644-20170720181644-00483.warc.gz
|
ckb
| 0.737685 |
Arab
| 22 |
{"ckb_Arab_score": 0.7376852035522461, "hac_Arab_score": 0.24821119010448456, "sdh_Arab_score": 0.014085276983678341}
|
ئاگاداری جێژنی ٢ی ڕێبەندان ساڵڕۆژی دامەزرانی کۆماری کوردستان لە وڵاتی ئاڵمان
لە ئەستەمترین کاتەکاندا کورد ئاسۆی رزگاریی لێ تاریک نابێ. لە رێبەندان و بەستەڵەک دا بەرەو سەربەخۆیی هەنگاو دەنێ و ئاڵای خۆی دەشەکێنێتەوە. بۆ بەرز راگرتنی یادی دامەزرانی کۆماری کوردستان ئەمساڵیش وەک ساڵانی پێشوو، کومیتەی حیزبی دیموکراتی کوردستان لە وڵاتی ئاڵمان ، هاوڕێ لەگەڵ هەموو ئەویندارانی ڕێی ئازادی، ئەم بۆنە گرینگە نەتەوەییە جێژن دەگرین و لە دەوری یەک کۆدەبینەوە و پەیمانی دامەزراندنەوەی کۆماری کودستان نوێ دەکەینەوە.
بۆ زانیاری زیاتر بڕوانە ئەو ئافیشەی خوارەوە
|
<urn:uuid:93cdeae0-143d-4f58-87b1-16f19782a085>
|
CC-MAIN-2017-30
|
http://www.kurdistanukurd.com/?p=16930
|
2017-07-23T12:31:21Z
|
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2017-30/segments/1500549424559.25/warc/CC-MAIN-20170723122722-20170723142722-00003.warc.gz
|
ckb
| 0.931592 |
Arab
| 117 |
{"ckb_Arab_score": 0.9315922260284424, "hac_Arab_score": 0.04151182249188423, "sdh_Arab_score": 0.026843544095754623}
|
یاریده‌ده‌رێـکی عه‌لی خامه‌نه‌ئی ڕێبه‌ری باڵای ئێران گوتوویه‌تی هه‌ڕه‌شه له‌شـکریـیه‌کانی ئیسرائیل وایکردووه ئیسرائیلیـیه‌کان یه‌ک هه‌نگاو له گۆڕ به دور بن، چونکه حزبوڵڵای لوبنان ئاماده‌یه وه‌ڵام بداته‌وه.
ئاژانسی دهنگوباسی ئیسنای ئێران ئه‌مڕۆ هه‌ینی ئه‌مه‌ی ڕاگه‌یاند و گوتی یه‌حیا ڕه‌حیم سه‌فه‌وی ڕاوێژکاری له‌شـکری خامه‌نه‌ئی، هه‌ڕه‌شه‌کانی ئیسرائیل بۆ لێـدانی داموده‌زگا ناوکیـیه‌کانی ئێران به هه‌نگاوێـکی گه‌مژانه ناودێرکردووه.
گوتویه‌تی ئه‌گه‌ر هاتوو ئیسرائیل ڕۆژێـک کارێـکی له دژمان کرد، ئه‌وا کۆمه‌ڵه‌کانی به‌رگری و به تایبه‌تی حزبوڵڵا به ئاسانی وه‌ڵام ده‌ده‌نه‌وه.
جێی ئاماژه‌یه حه‌سه‌ن نه‌سڕوڵڵا ڕێبه‌ری حزبوڵڵای لوبنان پـێشـتر له چاوپـێـکه‌وتنێـکی ته‌له‌فیزیۆنیدا گوتی هه‌ر هێرشێـک بۆ سه‌ر ئێران بکرێت، ئه‌وا له ئیسرائیل و شوێنه‌کانی ئه‌مه‌ریکا له ناوچه‌که‌دا ده‌درێن ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر هێزه‌کانی ئه‌مه‌ریکا ڕۆڵیشیان تیایدا نه‌بێت.
|
<urn:uuid:d9a2adc3-04c6-4fb3-bb01-976f0b925bc3>
|
CC-MAIN-2017-30
|
https://www.dengiamerika.com/a/1508185.html
|
2017-07-24T10:49:17Z
|
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2017-30/segments/1500549424846.81/warc/CC-MAIN-20170724102308-20170724122308-00083.warc.gz
|
ckb
| 0.999427 |
Arab
| 13 |
{"ckb_Arab_score": 0.9994267225265503}
|
ڕۆژی کورد: بەپێی هەواڵی هەواڵنێری ڕۆژی کورد، ڕۆژی پێنج شەممە ١٠ی پووشپەڕی ١٣٩٥ی هەتاوی، هاوولاتییەکی شاری بۆکان بە ناوی عەلی سورخی لە لایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ڕژیم لە شاری بۆکان دەستبەسەر کراوە بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگواستراوە.
شایەتحاڵێک لەمبارەوە بە هەواڵنێری ڕۆژی کوردی ڕاگەیاندووە، عەلی سورخی لە لایەن چەند کەسێکی جل شەخی لە بەر دەرگای ماڵی خۆی هەڵکەوتوو لە گوندی کۆسە ـی شاری بۆکان دەست بەسەر کراوە.
تا ئێستا هیچ هەواڵ و زانیارییەک لەمەڕ هۆکاری دەست بەسەر کران و شوێنی ڕاگیران و دۆخی جەستەیی و ڕەوانیی ئەو هاونیشتمانییە لەبەردەستدا نیە.
|
<urn:uuid:c8b8638d-d2d1-4cf6-8e9d-10d239600986>
|
CC-MAIN-2017-30
|
http://www.rojikurd.net/hawwlatiyeki-bokani-le-layen-idarey-itlahatewe-dest-beser-kra/
|
2017-07-28T02:54:01Z
|
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2017-30/segments/1500549436321.71/warc/CC-MAIN-20170728022449-20170728042449-00403.warc.gz
|
ckb
| 0.85544 |
Arab
| 20 |
{"ckb_Arab_score": 0.855440080165863, "hac_Arab_score": 0.1321643441915512, "sdh_Arab_score": 0.01238373015075922}
|
سه‌رۆکی سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی یه‌کێتی ئه‌وروپا خافێر سۆلانا ده‌ڵێت دانوستاندهران "به
ڕاستی به‌ره‌وپێشچوونیان" له مه‌سه‌له‌ی چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌ی به‌رنامه‌ی ناوه‌کی ئێران‌دا به ده‌ست هێناوه.
سۆلانا ڕۆژی هه‌ینی له بروکسڵ گوتی هه‌رگیز پێشتر له ووتوێژه‌کانی که له‌گه‌ڵ کاربه‌ده‌ستانی ئێرانی‌دا ئه‌نجامی ده‌ده‌ن، نه‌گه‌یشتونه‌ته ئه‌م ئاستی تێکه‌ڵبوونه‌ی ئێستا تیایدان.
پێشتریش فه‌ره‌نسا جه‌ختی کرده سه‌رئه‌وه‌ی ووتوێژکهری باڵای ووزه‌ی ناوه‌کی ئێران عه‌لی لاریجانی گوتویه‌تی ووڵاته‌که‌ی ئاماده‌یه گفتوگۆ له‌سه‌ر ڕاگرتنی به‌رنامه‌ی پیتاندنی یۆرانیۆم بکات.
ئێران پێشتر له 31 ی مانگی هه‌شتدا و له دوامۆڵه‌تی دانراوی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کاندا پیتاندنی یۆرانیۆمی ڕانه‌گرت.
له واشنتۆنی پایته‌ختیش، سه‌رۆک بوش داخوازییه‌کانی دووپاتکرده‌وه و داوای ڕاگرتنی
چالاکیه‌کانی پیتاندنی یۆرانیۆمی له تاران کرد. به‌ڕێز بوش ئاماژه‌شیدا به‌وه‌ی به نیاز نیه له هه‌فته‌ی داهاتوودا له‌گه‌ڵ سه‌رۆکی ئێرانی مه‌حمودی ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد کۆببێته‌وه کاتێک هه‌ردوو ڕێبه‌ر ئاماده‌ی کۆبونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی گشتی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان ده‌بن له نیۆرک.
به‌ڕێز بوش گوتی ووڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا ئاماده‌یه ووتوێژ له‌گه‌ڵ ئێران‌دا بکات پاش ئه‌وه‌ی ڕاگرتنی چالاکیه‌کانی پشت ڕاست ده‌کرێته‌وه.
|
<urn:uuid:2c2db17a-9ca5-4d6a-9fcf-0b314193cdc3>
|
CC-MAIN-2017-30
|
https://www.dengiamerika.com/a/a-58-2006-09-16-voa5-89186867/946719.html
|
2017-07-21T08:49:27Z
|
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2017-30/segments/1500549423764.11/warc/CC-MAIN-20170721082219-20170721102219-00486.warc.gz
|
ckb
| 0.998687 |
Arab
| 8 |
{"ckb_Arab_score": 0.9986874461174011}
|
دوێنێ له میانه‌ی نوێژی هه‌ینیدا له زانکۆی تاران مه‌لای توندڕه‌و ئه‌حمه‌د خاته‌می هۆشـداری دایه لایه‌نگرانی ئۆپـۆزسـیۆن به‌وه‌ی ڕێوڕه‌سـمه‌کانی عاشورا نه‌قۆزنه‌وه بۆ ڕێـکخسـتنی خۆپـیشـاندانی ناڕه‌زایی له دژی حکومه‌ت.
له‌و باره‌یه‌وه هاوکارمان کاوه کرمانج گفتوگۆی له‌گه‌ڵ نه‌سره‌دین سلیڤانه‌یی ئه‌ندامی ده‌سـته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری کۆمه‌ڵـگای ئاشـتی و گه‌شه‌پـێـدانی کوردسـتان له ئوسـترالیا کردووه.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی گفتوگۆكه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 5:28 خوله‌كه.
|
<urn:uuid:d2b69cbd-61fe-4545-8872-cc01658fc1a1>
|
CC-MAIN-2017-30
|
https://www.dengiamerika.com/a/a-58-2009-12-26-voa3-89232687/954893.html
|
2017-07-21T08:49:21Z
|
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2017-30/segments/1500549423764.11/warc/CC-MAIN-20170721082219-20170721102219-00486.warc.gz
|
ckb
| 0.997318 |
Arab
| 8 |
{"ckb_Arab_score": 0.9973182678222656}
|
حاجی تۆفیق به‌گ ناسراو به پیره‌مێردی شاعر له‌کۆتایی ساڵانی بیسته‌کانی سه‌ده‌ی ڕابردوودا ڕۆلێکی گه‌وره‌و له‌به‌رچاوی گێڕا‌و بۆ زیندوکردنه‌وه‌ی جه‌ژنی نه‌ورۆز و به‌رزڕاگرتنی، ئه‌ڵبه‌ته هاندهرو هۆکاری مێژوویی له‌پشت ئه‌م هه‌نگاوی پیرهمێدهوه هه‌بوه، له‌مباره‌یه‌وه له‌گفتووگۆیه‌کدا بۆ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مریکا سدیق ساڵح ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی بنکه‌ی ژین بۆ بووژاندنه‌وه‌ی که‌له‌پووری به‌ڵگه‌نامه‌یی و ڕۆژنامه‌وانی کوردی له‌شاری سلێمانی ده‌ڵێت پیره‌مێرد توانیویه‌تی کۆمه‌ڵگای کورده‌واری له‌خۆی کۆکاته‌وه ئه‌م جه‌ژن و یادکردنه‌وه‌یه بکات به‌نه‌ریتێکی ساڵانه، هه‌رچه‌نده له‌لایان مه‌لا ئاینیه‌کان و ده‌سه‌ڵاتی ئه‌و سه‌ده‌مه ڕێگری لێکراوه، به‌ڵام له‌لایان ڕۆشه‌نبیران و ئه‌دیبان و خه‌ڵکیه‌وه پشتیوانی لێکراوه.
ووریا کاڵێ ئه‌م گفتووگۆیه‌ی سازداوه.
|
<urn:uuid:9cd48d87-3846-4bd4-ab2e-276e24fff53d>
|
CC-MAIN-2017-30
|
https://www.dengiamerika.com/a/2689752.html
|
2017-07-26T00:50:59Z
|
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2017-30/segments/1500549425737.60/warc/CC-MAIN-20170726002333-20170726022333-00166.warc.gz
|
ckb
| 0.998871 |
Arab
| 12 |
{"ckb_Arab_score": 0.9988713264465332}
|
موحه‌مه‌د بوهاری سه‌رۆکی نوێی نایجیریا ده‌ڵێت ناتوانرێت سه‌رکه‌وتن به‌سه‌ر ڕێکخراوی توندڕه‌وی بۆکۆ حه‌رامدا ڕابگه‌یه‌ندرێت به‌بێ ئازادکردنی کچه خوێندکاره‌کانی ساڵی پار له شارۆچکه‌ی چیبۆک ڕفێندران.
له وتاره‌که‌ی ئه‌مڕۆ هه‌ینیدا هاوکاتی مه‌ڕاسیمی وه‌رگرتنی پۆستی سه‌رۆکایه‌تیه‌که‌ی، به‌ڕێز بوهاری ئاماژه‌ی به‌وه کردووه ئه‌و 219 کچه خوێندکاره‌ی له مانگی چواری ساڵی 2014 دا ڕفێندراون ده‌بێت ئازاد بکرێن و ڕێکخراوی بۆکۆ حه‌رامیشی به ڕێکخراوێکی بێ مێشک و خوانه‌ناس ناودێر کرد و وه‌ک ده‌ڵێت هه‌ر زۆر دووره له ئیسلامه‌وه.
سه‌رۆکی نوێی نایجیریا که جێی گودلووک جۆناثان سه‌رۆکی پێشووی وڵاته‌که‌ی گرتۆته‌وه یه‌که‌م که‌سی نایجیریاییه توانیبێتی له هه‌ڵبژاردنێکی گشتیدا سه‌رکه‌وتن به‌سه‌ر به‌ڕێز جۆناثاندا بێنێت.
ئه‌مڕۆش هه‌ینی له مه‌ڕاسیمێکی تایبه‌تدا له ئابوجای پایته‌خت موحه‌مه‌د بوهاری سوێندی یاسایی خوارد.
له وتاره‌که‌شیدا باسی له‌وه کردوه ده‌خوازێت نایجیریا ڕۆڵی ڕێبه‌رایه‌تی و پێشه‌نگی هه‌بێت له ناوچه‌که‌دا و وه‌ک ده‌ڵێت ئافریکاش هه‌ر چاوه‌ڕوانی ئه‌وه‌یه.
نایجیریا خاوه‌نی زۆرترین ژماره‌ی دانیشتوانه له ئافریکا و هه‌روه‌هاش له پله‌ی یه‌که‌می به‌رهه‌م هێنانی نه‌وته له‌و کیشوه‌ره‌دا.
به‌ڕێز بوهاری له وتاره‌که‌یدا دانی به کێشه ئابوریه‌کانی وڵاته‌که‌دا ناوه له‌وانه به‌رزی ڕێژه‌ی بێ‌کاری و به‌رزی ڕێژه‌ی هه‌ژاری و په‌یمانیشی داوه که‌موکوڕیه‌کانی وڵاته‌که‌ی به‌ره‌و ڕه‌وشێکی باشتر به‌رێت.
له مه‌ڕاسیمی سوێندخواردنه یاساییه‌که‌یدا ده‌یان سه‌رۆکی وڵاتانی جیهان به‌شداربوون.
جان کیری، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا سه‌رۆکایه‌تی شاندی ئه‌مریکای کردووه له‌و مه‌ڕاسیمه‌دا.
گودلووک جۆناثان، سه‌رۆکی له کار لاچووی نایجیریاش به‌شدار بووه له مه‌ڕاسیمه‌که‌دا و له ته‌نیشت سه‌رۆکی نوێی نایجیریاوه وه‌ستابوو.
|
<urn:uuid:3a5b4d23-0ef3-48ea-86be-76af36a1f346>
|
CC-MAIN-2017-30
|
https://www.dengiamerika.com/a/2797321.html
|
2017-07-26T00:56:51Z
|
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2017-30/segments/1500549425737.60/warc/CC-MAIN-20170726002333-20170726022333-00166.warc.gz
|
ckb
| 0.999091 |
Arab
| 14 |
{"ckb_Arab_score": 0.999091386795044}
|
بۆڕسه‌کانی جیهان خۆشـحاڵی خۆیان به ڕێـکه‌وتنه‌که‌ی ناو واشنتن ده‌ربڕی ئه‌وه‌ی حکومه‌تی گه‌وره‌ترین ئابوری جیهان له دواکه‌وتن له دانه‌وه‌ی قه‌رزه‌کانی دورده‌خاته‌وه.
ڕۆژی دووشه‌ممه نرخی سه‌همه‌کان له بازاڕه‌کانی ئه‌مه‌ریکا و ئاسیا و زۆربه‌ی بازاڕه‌کانی ئه‌وروپاش به‌رزبوونه‌وه پاش ئه‌وه‌ی سه‌رۆک ئۆباما و ڕێبه‌رانی کۆنگرێس به ڕێـکه‌وتنێـک گه‌یشتن له‌سه‌ر زیادکردنی ئاسـتی قه‌رزه‌کانی حکومه‌ت و که‌مکردنه‌وه‌ی خه‌رجیـیه‌کان.
نرخی زێڕ 15 دۆلار هاته خوارێ و بوو به 1612 دۆلار بۆ هه‌ر یه‌ک ئۆنس. زێڕ ئه‌و سـامانهیه که سه‌رمایه‌داران په‌نای بۆ ده‌به‌ن کاتێـک نیگه‌رانی له‌سه‌ر باری ئابوری هه‌بێت، بۆیه هاتنه خواره‌وه‌ی نرخی زێڕ ڕه‌نگه په‌یوه‌ندی به که‌مبوونی گرژیـیه ئابوریـیهکانهوه هه‌بێت.
نرخی نه‌وت نزیکه‌ی له سه‌دا 3 زیادیکردووه، ئه‌مه‌ش زۆرترین زیادبوونه له ماوه‌ی دوو مانگدا. سه‌رمایه‌داران پـێیان وایه ڕێـکه‌وتنه‌که یارمه‌تی گه‌شه‌ی ئابوری ده‌دات و ده‌بێته مایه‌ی زیادبوونی داواکاری له‌سه‌ر وزه و به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخه‌که‌ی.
|
<urn:uuid:fdac0713-3ee3-4f4a-af79-32e937792291>
|
CC-MAIN-2017-30
|
https://www.dengiamerika.com/a/us-debt-market-1aug11-126521098/972700.html
|
2017-07-26T00:54:40Z
|
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2017-30/segments/1500549425737.60/warc/CC-MAIN-20170726002333-20170726022333-00166.warc.gz
|
ckb
| 0.999304 |
Arab
| 8 |
{"ckb_Arab_score": 0.9993040561676025}
|
دەوڵەت؛ بابەتێك بۆ گفتوگۆ لەنێوان مارکسیستەکان و ئەنارکیستەکانی کوردستان
بەشی چوارەم
هەژێن:
ھاوڕێ زاھیر، تێبینییەكەت لەبارەی سەرنجەكەی منەوە لەسەر چینی كرێكار لەبیرچووە ؟….ھاوڕێ تاھیر، منیش لەسەر ھاوبەشیی ئەناركییەكان و ماركسیستەكان لە دژایەتیكردنی سەرمایەداریدا ھاوبۆچوونی ئێوەم. بەڵام مادامەكی ئێوە شكستەكانی بیرۆكەی دەوڵەت و دیكتاتۆری پڕۆلیتاریا بەھەند وەرناگرن و خوازیاری چەندبارەكردنەوەیانن، با لە جێیەكی دیكەوە بۆ پرسە بڕۆین؛ وەك دەزانین لە كۆمەڵگەی مرۆڤایەتییدا بەگشتی و لە كوردستانەكەی خۆشمان‌دا، ناوچە و گوند ھەبوون، كە بەبێ بەگ و دەسەڵات، لەسەر بنەمای ڕێكەوتنی كۆمەڵایەتیی ساڵانێكی دوورودرێژ ژیاون و كۆمونەكان بە درێژایی مێژوو لە زۆڕێك لە كۆمەڵگەكاندا ھەبوون و من لەو بارەوە، سەرنجتان بۆ پەرتووكی [الاشتراكية والشيوعية من 500 قبل الميلاد الى ما قبل ماركس- نذير جزماتي] ڕادەكێشم و ھیوادارم پەیدای بكەن و ئەگەر بۆشتان بكرێت، بیكەنە كوردی. ھەروەھا لە بەرامبەردا وەك لە سەرنجی پێشووتردا وتم، لە (ڕوسیا)وە بۆ چین و بۆ ئەمەڕێكای لاتین و بۆ ئەوروپا و بۆ ئەفەڕێكا، بینەری تراجیدیای دەوڵەتی كۆمونیستی و دیكتاتۆری پارت بەناوی پڕۆلیتاریاوە بووین و دیتمان كە چۆن بۆچوونەكانی باكونین دەقاودەق دەرچوون و نەك ھەر دەوڵەت بەرەو لاوازی و پووكانەوەی خۆبەخۆیی نەچوو، بەڵكو بەپێی سروشت و پێداویستی بوونی و میكانیزمەكانی پاراستنی خۆی، ڕووی دیكتاتۆرییەكانی پێش و پاش خۆی سپی كردەوە !
ئایا بەبۆچوونی ئێوە ئامادەكاریی توێژەكانی پرۆلیتاریا لە خەباتی ڕۆژانەدا و لەسەر بنەمای ڕێكخستنی سەربەخۆ و خەباتی ڕاستەخۆی چینایەتی و پەروەردەی كولتووری سۆشیالیستیی چەوساوان بۆ گرتنەدەستی كاروبارەكانی خۆیان لە خۆبەڕێوەبەرایەتی سەربەخۆی خۆیاندا خەیالپڵاوی و ئەستەمە، یا دروستكردنی دەوڵەتێك بە دەزگەی بیروكراتی و سیخوریی و میلیتێری و توێژی ئوروستۆكراسی فەرمانڕەواوە و دواجار توانەوەی پەشمەكیانەی وەھا دەزگەیەك خۆبەخۆ و خۆبەخشانە، تكایە وەڵام كامیان ئەستەم و خەیاڵپڵاوییە؟
ئەگەر بەدیھاتنی كۆمەڵگە ھەرەوەزییە ئازادە پرۆلیتیرییەكان لە پرۆسێسێكی ھوشیاربوونەوە و خۆڕێكخستنی چەوساواندا دەیان ساڵ خەباتی خەباتی جەماوەریی و ھونەری و كولتووری و ڕۆشنگەریی وەك پیشمەرجەكانی شۆڕشی كۆمەڵایەتی بخایێنێت، ئەوا ئەو دەوڵەتە بەناو سۆشیالیستییەی كە لە شەوڕۆژێكدا بە پیلان و كودەتای سەربازی و پارتیی دێتەسەر تەخت، ئەگەر سەدەیەك خەبات بۆ ڕووخاندنەوەی پێویست نەبێت، بێگومان ٧٠ ساڵ مەرگەسات و لەخوێنگەوزانی پێویست دەبێت!
ھاوڕێیان، ئەوەی من دەیڵێم لە حەز و گۆشەگیریی و ھەوڵی تیئۆری (باكونین و ڕۆكەر)ەوە سەرچاوەی نەگرتووە، بەڵكو بەرەنجامی ئەزموونی زیاتر لە (١٨٠) ساڵی مرۆڤایەتی ھەیە، بەداخەوە ئەزموونێك كە پرۆلیتێرەكانی لە تاكی شۆڕشگێرەوە گۆڕی بۆ تاكی نادەربەست و نا‌ئومێد و تەنانەت ئەگەر سەرنجی ڕەوتی نیئۆنازیستی و فاشیستی و ڕاسیستی وڵاتانی بەناو بلۆكی سۆشیالیستی جاران بدەین، ئەوا دەوڵەتە بەناو سۆشیالیستییەكان، تەنیا نیئۆنازیزمیان بەرھەمھێناوە، ئەمە سەرەنجامێكی خەمناكە، بەڵام ناتوانین خۆمان لەو ڕاستییە لابدەین. ئەمە ئەنجامگیری منە و ئەزموونەكان و مێژووی ڕەوتی دەسەڵاتخوازی نێو بزاڤی سۆشیالیستی لە سەردەمی ئینتەرناسینالی یەكەمەوە تا ئەمڕۆ، دیسان بەداخەوە تەنیا ئەم ڕاستیانەمان دەخەنە بەردەست.
ھاوڕێ فوئاد، بەداخەوە پێداگریت لەسەر سكتاریستبوونی ئەناركییەكان لە ئینتەرناسیونالی یەكەمدا، تەنانەت نووسینەكانی (ماركس و ئینگلس)یش ناتوانن پشتیوانی لێبكەن، چونكە نووسین و شەڕە قسەكانی ئەو كاتی نێوان ئەو دوو باڵەی نیونەتەەیی یەكەم، پێچەوانەی پێداگرییەكەی تۆن. ھەروەھا بۆ من گرنگ نییە، كێ ڕاستی وتووە و كێ ڕاستدەكات؟ لای من ئەوەی گرنگە، ئایا سۆشیالیزم لە دەوڵەتدا دەگونجێت یا نا؟ پڕۆلیتاریا دەتوانێت دیكتاتۆر بێت یا نا؟ ئەو دەوڵەت و دیكتاتۆریەی كە كۆمونیستە ماركسیستەكان پێداگری لەسەر دەكەن؛ دەوڵەت و دیكتاتۆری پڕۆلیتاریان یا ھی پارتە كۆمونیستەكان؟ ئەی ئەزموونەكانی سەدەی بیستەم لەم بارەوە چیمان بۆ دەخەنەڕوو؟
زاهیر باهیر:
هاوڕی تاهیرجاڕیکی تریش سوپاس بۆ هاتنە ناو جەدەلەکەوە. من لێرەدا تەنها دوو شت دەڵێم یەکەم لەبەر ئەوەی لە سەرنجدانی کۆمێنتەکەی کاک فوئاددا شتێکم وتوە ڕەنگە تا ڕادەیەک شمولی سەرنجەکەی تۆش بکات. دووهەمیش هاوڕێی خەمی نان و….هەندێک شتی وتوە کە من دەم ویست بیڵێم، ماڵی ئاوا بێت ، ئەرکی لەسەر من کەم کردەوە. بەهەرحاڵ خاڵی یەکەمم منیش تا ڕادەیەک ، دەڵێم تا ڕادەیەک لەگەڵ ڕاکەی مارکس دام سەبارەت بەپێناسەکەی مارکس بۆ پڕۆلیتاریا، بەڵام ئێستا شتەکان گۆڕاوە، چونکە ڕاستە ژمارەی پڕۆلیتاریا گەر هی زەوی و زەرەکان و بیناسازی و دەستغێڕەکان و خەڵکانێکی مووچە کەم یان بدیتە پاڵ ، زیادی کردوە بەڵام لە هەمان کاتیش‌دا سیستەم سەردەم بە تایبەت لە وڵاتانی ئابووری گەشيکردوودا ژمارەیەکی یەکجار لە چینی ناوەڕاستیشی دروست کردوە. کە من ناتوانم بە پڕۆلیتاریان ناونووس بکەم.، گەرچی بەرژەوەندیان وەکو سەرجەمی هەموومان لە مەحف بوونەوەی ئەم سیستەمەدایە، بەڵام ئەوان بە عەمەلی لەمڕۆدا بەرگری لە مانەوەی دەکەن. دوای ئەوە هاوڕێم تۆ‌و کاک فوئاد لە ناکۆکیدان لەگەڵ خۆتاندا چونکە لە کاتێکدا کە قەناتتان بەوە هەیە کە زۆربەی خەڵک پڕۆلیتاریایە کەچی لەولاوە بزوتنەوەکە بە بزوتنەوەی خەلك نازانن ، بەڵکو تا ئێستاش هەر پڕۆلیتاری بە پێشڕەوو بوتنەوەکەی بە دینەمۆی گۆڕینی مێژوو دەزانن. بەڵام لای من وەکە لە سەرنجی یەکەممدا لەسەر سەرنجەکەی کاک فوئاد نوسیم بزوتنەوە بزوتنەوەی خەڵکە نەک بە تەنها کرێکاران، هەر ئەمەش خاڵێکی جیای ئێستا‌و سەردەم مارکسە و خەسڵيتێکی تایبەتی خەباتی ئێستایە، بەڕەغمی ئەوش کە وتم لەسەرەوە ئێستاش پرۆلیتاریا کەمایەتین لە کۆمەڵگەدا، بۆ نمەەنە لە بریتانیادا ژمارەی خانەنشین بووان نزیکەی دە ملۆێنە، منداڵان نزیکەی ٧ ملۆێنە، ٣.٥ کەمئەندامان هەیە زیاتر ٥ مللۆێن ئافرەتیش هەن کە کار ناکەن، چەند ملۆێنێکیش قوتابی زانکۆکان و پیمانگاکان و خوێندنی باڵان، کە هەر هەموو یەم توێژاڵانە ئەمڕۆ لە بریتانیای مندا لە کرێکاران شۆڕشگێڕ ترن و هەمیشەش ئەوانن کە لە پرۆتێست و خۆپیشاندانەکان و کردنی چالاکی ڕاستەوخۆدا بەشذارن. ڵیرەدا تەنها ئەو کرێکارانە بەشداری دەکەن کە سۆشێلیستن، ئەنارکستن یا چەپی ڕادیکالن.
دووهەمیان : دەبێت ئەوە بڵێم ئەوە تەنها کۆپلەیەکە لە چەندەها وتاری باکۆنیین لەسەر دەوڵەت ، نە شتێکی تر، منیش لەسەر ئەو کۆپلەیە هەمان ڕای تۆم هەیە، کە باکۆنیین تەنها هەندێک لە تایبەتمەندییەکانی دەوڵەت دەخاتە پێشچاو نەچارە سەرەکەی لە هەڵوەشاندنەویدا. ئەنرکستەکن ڕوانگەیان دیار‌و ڕۆشنە لە خەباتکردن دژی دەسەڵات ، کە دەوڵەت بەشی سەرەکییەتی دیسانەوە کە چۆن رزگاریشمان دەبێت لە دەستی. من لێرەدا لەبەر ئەوەی کە فەیشبووکە ناتوانم بچمە ئەو وردەکاریانەوە. بۆیە دەبێت بوەستم.
تاهیرساڵح شەریف:
با بگەڕێمەوە سەر باسی دەوڵەت. دەوڵەت لە ڕوانگەی مارکس و ئەنگڵسەوە ئامڕازی زەبروزەنگ نواندنی چینێکە بۆ سەرکوتکردنی چینێکی دیکە. بەڕاستیش وایە و من خۆم قەناعەتی تەواوم بەو بۆچوونە هەیە. پێشم وانیە لە سەر ئەوەی کە دەوڵەت ئامڕازی سەرکوتکردنە، کێشەیەک لە نێوان مارکسییەکان و ئانارکیستەکاندا هەبێت، تەنها کێشەکە لەوەدایە کە مارکسیستەکان، دەوڵەت بە ئامڕازی [چینێک بۆ سەرکوتی چینێکی دیکە دەزانن] و ئانارکیستەکان بڕوایان بەوە هەیە کە [دەوڵەت ئامڕازی سەرکوتکردنی گشت خەڵکە]. کێشەکە لە تێگەیشتن و دەرککردنی دابەشبوونی چینایەتی کۆمەڵگەدایە لەلایەن مارکسییەکان و ئانارکییەکانەوە. مارکسیستەکان پێیان وایە کە بەدوای جێگیربوونی مێژوویی سیستەمی سەرمایەداریدا، کۆمەڵگە دابەشبووە بەسەر دووچینی سەرەکی [بۆرژواکان و پرۆلیتێرەکان]دا. لەنێوان بۆرژواکان و پرۆلیتێرەکانیشدا توێژی کۆمەڵایەتی دیکە، لەوانە ووردە بۆرژوازی هەیە کە ناتوانێت کۆتایی بە ڕژێمی سەرمایەداری و مڵکداری تایبەتی بهێنێت. ئەوەی کە ئەم کێشەیە لە بوعدێکی ئابوریی، سیاسیی و مێژوویی‌دا یەکاڵا دەکاتەوە پرۆلیتێرەکان، یان هەمان چینی کرێکارە. چینی کرێکاریش، بە ڕاستی ئەو چینە نییە کە هاوڕێ زاهیر ژمارەو ئاماری لەسەر دەهێنێتەوە، بەڵکو ئەو چینەیە کە شاڕەگی ئابوریی کۆمەڵگەی سەرمایەداری لەدەستدایەو لەسەر هێزی بازو، یان مێشکی ئەو، بۆرژوازی کەڵەکەی سەرمایەدەکات. لەسەردەمی پرۆدۆ‌ن و مارکس و باکۆنینەوە تا ئەمڕۆ، ئەوچینە گۆڕانکارییەکی چەندایەتی و چلۆنایەتی بەسەرداهاتووە، بەڵام ئەو چینە نەبۆتە کەمایەتییەک وەک هاوڕێ زاهیر تێیدەگات، بەڵکو ئەو چینە زیادیکردووە!. چۆن ؟ لە دەیەی حەفتای سەدەی ڕابردووەوە، گەشەکردنی تەکنەڵۆژیای زانیاری، پرۆلیتارییایەکی نوێی بەرهەمهێناوە، ئەو پرۆلیتارە نوێێە نەک پرۆلیتاریای سەدەی نۆزدەهەمی، کە لەڕێگای هێزی جەستەیی و بازووییەوە مامەڵەی لەگەڵ کارگەکان و ئامێرەکانی بەرهەمهێنناندا دەکرد، بەڵکو ئەو پرۆلیتێرە هاوچەرخەیە کە لە ڕێگای کاری فیکرییەوە و بە مامەڵەکردن لەگەڵ تەکنەلۆژیای دیجتاڵیدا، ملیار ملیار دۆلار بۆ کۆمپانیاکانی کۆمینیکەشن قازانج کەڵەکە دەکات، ئەمە سەرەڕای بوونی چەندین فەرعی دیکەی بەرهەمهێنان کە هێزی بازووی تێدا بەکار دەبرێت، تا ئێستاش تەکنەلۆژیای زانیاری نەیتوانییوە زاڵ بێت بەسەریاندا و تا هەنوکە پرۆلیتارە سەدەی هەژدەهەمی نۆزدەهمییەکان کاریان تێدا دەکەن. هەم پرۆلیتاریای سەردەمی پیشەسازی و هەم پرۆلیتاریای سەردەمی تەکنەلۆژیای زانیاری، کە ئەمڕۆ وەک یەک چینی کۆمەڵایەتی دەردەکەونەوە و یەکیان هێزی کارەکەی دەفرۆشێت بۆ ئەوەی درێژە بەژیانی خۆی بدات و ئەوی دیکەیشیان هێزی فیکرییەکەی دەفرۆشێت تا زیندوو بمێنێتەوە، ئەگەر لە ٩٩%ی کۆمەڵگە سەرمایەدارییە ڕۆژئاواییەکان پێکنەهێنن، بە دڵنیاییەوە لە ٩٠%ی دانیشتووانی چینی کارگەری ڕۆژئاوا پێکدەهێنن. تەنها ژمارەیەکی کەم ئیمتیازێکی ووردە بۆرژواییان لەلایەن بانکەکان، کۆمپانیاکانی کۆمینیکەیشن، مارکێتەکان، پەترۆکان و تاد… پێدراوە، کە ئەوانەش لە ١٠٠٠ دا یەک چانسی بوون بە سەرمایەداریان هەیە و ئیتر ئەو هەموو خێڵی گەورەی کارگەران کار بۆ ژمارەیەکی یەک لەسەد یان دە لەسەد دەکەن و سەرمایە بۆ ئەو کەمایەتییە بەرهەم دەهێنن…. پێم سەیرە هاوڕێ زاهیر نموونە لە سەر ئەوەندە ملیۆن خانەنشینکراوی بەریتانیا دەهێنێەوە و ئەوانە بە پرۆلیتار حساب ناکات. ئاخر هاوڕێ گیان تۆ دەبوو لە خۆت بپرسیت؛ ئەم چەندین ملیۆن تەقاعودە کێن ؟ ئەوانە ئەو کەسانەن کە پاش ٥٠ بۆ ٦٠ ساڵ کارکردن و کەڵەکەکردنی سەرمایە بۆ سەرمایەدارەکان و پاش ئەوای کە شیلەی گیان و جەستەیان دادۆشراوەو توانای کارکردنیان نەماوە، سەرمایەداری خانەنشینیکردوون وبەشێکی بچووک لەو سەرمایەی کە بۆ بۆرژواکانیان بەرهەمهێناوە، بۆ ماوەی چەند ساڵێک لەڕێگای دەوڵەتەوە دەکاتەوە بە قوڕگیاندا. حسابکردنی چینی کرێکار، یان هەمان پرۆلیتێرەکان، لە ڕووی ژمارەوە، هەڵەیەکە کە لە خوێندنەوە ناوەرۆکی چینایەتی دەوڵەتیشدا، دەمانخەتە هەڵەوە. ئەوەی کە دەتوانێت چەرخی کەڵەکەکردنی سەرمایە ڕابووەستێنێت کێن؟ بێگومان کرێکارانن. کرێکارانی مۆدێڕنەو پۆست مۆدێرەنم ڕوونکردەوە کە کێن و چ کەسانێکن. ئەوانە ژمارەیان چەندەیە گرنگ نییە [کە هەڵبەت زۆربەی هەرزۆری کۆمەڵگەن- ٩٠ – ٩٩%]، گرنگ ئەوەیە کە ئایا ئەوانە دەتوانن شۆڕش بکەن و دەوڵەت وەک ئامڕازی دەستی چینی سەرمایەدار بۆ سەرکوتکردنیان بڕوخێنن یان نا ؟ ئایا هاوڕێ زاهیر تۆ وەڵامێکی پۆزەتیڤت بۆ پرسیارەکە هەیەیان نا؟ ئەگەر پۆزەتیڤە، کەواتە تۆ بڕوات بە شۆڕشی پرۆلیتێرەکان هەیە. کێشەکە ئەوەیە کە شۆڕشی پرۆلیتێرەکان لە یەک ئان و ساتدا لە گشت جیهاندا ڕوونادات!. ڕەنگە لە چەند وڵاتێک‌دا ڕوو بدات، یان وەک لە پاریس و لە شارێکدا ڕوویدا، یان لە وڵاتێک‌دا. لەم حاڵەتەدا بە چی بەرگری لە خۆت دەکەیت لەبەرامبەر گەلە کۆمەکێی دەوڵەتی سەرمایەدارانی دیکەی بەشەکانی دنیادا؟ من چاوەڕێی وەڵامی ئەم پرسیارە لە هەردوو هاوێیان کاک زاهیرو کاک هەژێن دەکەم، چونکە وەڵامی ئەوان بەو پرسیارە، دەتوانێت مناقشەکەمان درێژ بکاتەوە و بچینە سەر وەڵامی پرسیارەکەی هاوڕێ زاهیر کە پرسیویەتی : " چۆن دەوڵەت لە ناوببرێ؟".
درێژەی ھەیە ….
********************
خوێنەری ھێژا، بۆ خوێندنەوەی بەشەكانی پێشووتر، كرتە لەسەر ئەم بەستەرانە بكە :
بەشی یەكەم : http://wp.me/pu7aS-18f
بەشی دووەم: http://wp.me/pu7aS-18m
بەشی سێیەم: http://wp.me/pu7aS-18E
Advertisements
|
<urn:uuid:39b709b8-8d1d-48c6-a07e-ef267980f432>
|
CC-MAIN-2017-30
|
https://anarkistan.com/2013/04/11/%D8%AF%DB%95%D9%88%DA%B5%DB%95%D8%AA%D8%9B-%D8%A8%D8%A7%D8%A8%DB%95%D8%AA%DB%8E%D9%83-%D8%A8%DB%86-%DA%AF%D9%81%D8%AA%D9%88%DA%AF%DB%86-%D9%84%DB%95%D9%86%DB%8E%D9%88%D8%A7%D9%86-%D9%85%D8%A7%D8%B1/
|
2017-07-23T14:44:27Z
|
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2017-30/segments/1500549424564.72/warc/CC-MAIN-20170723142634-20170723162634-00305.warc.gz
|
ckb
| 0.852845 |
Arab
| 14 |
{"ckb_Arab_score": 0.852845311164856, "sdh_Arab_score": 0.08936246484518051, "hac_Arab_score": 0.057732753455638885}
|
وێنه‌ی نوێ سه‌ته‌لایتی بڵاوکراونه‌ته‌وه پارچه‌ی زیاتر نیشان ده‌ده‌ن بۆی هه‌یه هی فڕوکه‌ی بێسهرو شوێنچووی مالیزیا بێت، له‌هه‌مانکات به هۆی که‌شی ناله‌بار کاری گه‌ڕان به‌دوای فڕۆکه‌که جارێکی تر ڕاگیراوه.
پێنج شه‌ممه، ئاژانسی کاروباری ئاسمانی تایله‌ند ڕایگه‌یاند یه‌کێک له سه‌ته‌لایته‌کانی وێنه‌ی 300 شتی له شوێنێکی دوورده‌ست له باشوری ئوقیانوسی هیند وه‌سه‌ر ئاو که‌وتون گرتووه که قه‌باره‌یان دوو تا 15 میتر ده‌بێت.
ئه‌م زانیارییه ڕۆژێک پاش ئه‌وه دێت سه‌ته‌لایتێکی فه‌ڕانسه‌وی له نزیک هه‌مان شوێن وێنه‌ی122 پارچه‌ی گرتبوو که هێندێکیان بریسقابونهوه و تا 23 میتر درێژ بوون.
هه‌وڵه‌کان بۆ دۆزینه‌وه‌ی پارچه‌کانی فڕۆکه‌که هێشتا سه‌رنه‌که‌وتون.
پێنج شه‌ممه، به‌رپرسی کاروباری ده‌ریایی ئوسترالیا گوتی هه‌وای ناله‌بار کارێکی وایکرد فڕۆکه‌کانی به‌دواگه‌ڕان له ناوچه‌که ده‌ربچن. کاربه‌ده‌سته‌که گوتیشی چاوه‌ڕێ ده‌کرێت که‌شی ناله‌بار تا 24 کاتژێر به‌رده‌وام بێت.
هه‌رچی کاربه‌ده‌ستانی مالیزیا-ن جه‌خت له‌وه ده‌که‌نه‌وه ئه‌و شتانه‌ی له‌سه‌ر ئاو بیندراون له‌وانه‌یه پارچه‌ی فڕۆکه بێسهرو شوێنچووکه نه‌بن، به‌ڵام ئه‌وه ڕوونترین سه‌ره‌داو دێته به‌رچاو له گه‌ڕانی 19 ڕۆژه به‌دوای فڕۆکه‌که‌دا.
|
<urn:uuid:9aa59f60-54c3-41c7-9703-2935774ff344>
|
CC-MAIN-2017-30
|
https://www.dengiamerika.com/a/1880314.html
|
2017-07-21T00:35:43Z
|
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2017-30/segments/1500549423629.36/warc/CC-MAIN-20170721002112-20170721022112-00366.warc.gz
|
ckb
| 0.999396 |
Arab
| 11 |
{"ckb_Arab_score": 0.9993960857391357}
|
سەرۆکی ڕووسیا خستنی فڕۆکە جەنگیـیەکەی وڵاتەکەی لە لایەن تورکیاوە بە لێدان لە پشـتەوە ناودێردەکات و دەڵێت تورکیا هاوکاری تێرۆرستان دەکات.
ڤلادیمیر پـوتن ئەمڕۆ سێشەممە لە میانەی پێشوازیکردنی لە شا عەبدوڵڵای ئوردن لە شاری سووچی وڵاتەکەی گوتی ئەو فڕۆکەیەی ڕووسیا کە لە ئاسمانی سوریا بە موشەکی ئاسمان بۆ ئاسمان خراوەتە خوارێ لە بەرزایی 6 هەزار مەتر لە ئاسمانی سوریا بووە و یەک کیلۆمەتر لە سنووری تورکیاوە دوربووە و لە ناوچەیەکی سوریا بەربووەتەوە کە 4 کیلۆمەتر لە سنووری تورکیاوە دورە.
جەختی لەوەش کرد فڕۆکەکانی ڕووسیا بە هیچ شێوەیەک نەبوونەتە مایەی هەڕەشە بۆ سەر تورکیا.
پاشان تورکیای تاوانبارکرد بەوەی ڕێگەی بۆ بە قاچاخبردنی نەوتی داعش کردووەتەوە و نەوتیشی لێدەکڕێت، دەڵێت ئەمە بووەتە مایەی سەرچاوەی داهاتی سەدان ملیۆن دۆلار بۆ داعش.
هەروەها گوتی ئەم ڕووداوەی ئەمڕۆ و ئەو کارانەی پـێشووی تورکیا بە وردی هەڵدەسەنگێنین و ئاکامی زۆر خراپی بەسەر پەیوەندیـیەکانی نێوان هەردوو وڵات دەبێت.
پاشان سەرسامی خۆی دەربڕی کە تورکیا داوای لە ناتۆ کردووە کۆبوونەوەی بە پەلە لەم بارەیەوە سـازبکات، گوتی وەکو ئەوە وایە تورکیا فڕۆکەی خرابێت نەک ڕووسیا، گوتی تورکیا بەمە چی دەوێت ئایا دەیەوێت ناتۆ بخاتە خزمەتی داعشەوە.
|
<urn:uuid:c4a00bef-f29e-4e89-933a-32d608a00293>
|
CC-MAIN-2017-30
|
https://www.dengiamerika.com/a/russia-syria/3071821.html
|
2017-07-25T16:52:07Z
|
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2017-30/segments/1500549425339.22/warc/CC-MAIN-20170725162520-20170725182520-00378.warc.gz
|
ckb
| 0.968118 |
Arab
| 12 |
{"ckb_Arab_score": 0.96811842918396, "sdh_Arab_score": 0.020250922068953514, "hac_Arab_score": 0.011638748459517956}
|
ڕۆژی هه‌ینی سه‌د و سیازده‌یه‌مین ساڵیادی ڕۆژنامه‌گه‌ری کوردی بوو، ئه‌م ساڵیاده هاوکات بوو له‌گه‌ڵ خۆپیشاندانه‌کان و قه‌یرانی سیاسی هه‌رێمی کوردستانی عێراقدا.
به پێویستم زانی له به‌رنامه‌ی ئه‌م هه‌فته‌یه‌ی فه‌رهه‌نگ و تۆره‌ی کوردی‌دا بڕێک قسه له‌سه‌ر ڕۆژنامه‌وانی و ڕووماڵ کردنی ڕووداوه‌کان و ڕۆڵی ڕۆشنبیران بکه‌ین له‌م ڕووداوانه‌ی هه‌رێمه‌که‌دا.
ڕووم کرده لای نوسه‌ر و شاعیری هاوڕێم دڵشادی عومه‌ر کاکی و داوام لێکرد میوانی ئه‌م به‌رنامه‌یه‌م بێت.
دڵشاد کاکی ، داواکه‌ی په‌سه‌ندکرد و بێگومان سوپاسی ده‌که‌م.
ئازیزانم بۆ گوێگرتن له ته‌واوی به‌رنامه‌ی ئه‌م هه‌فته‌یه‌ی فه‌رهه‌نگ و تۆره‌ی کوردی ده‌توانیت کلیکی ئه‌و فایله ده‌نگیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ بکه‌یت که ماوه‌که‌ی 13:25 خوله‌که.
|
<urn:uuid:617abe0c-8449-4f5c-b023-5faa345b77ef>
|
CC-MAIN-2017-30
|
https://www.dengiamerika.com/a/ferhengwtore-apr23-120540374/968818.html
|
2017-07-27T14:53:13Z
|
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2017-30/segments/1500549428300.23/warc/CC-MAIN-20170727142514-20170727162514-00486.warc.gz
|
ckb
| 0.99835 |
Arab
| 9 |
{"ckb_Arab_score": 0.9983501434326172}
|
ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا سزای به‌سه‌ر هه‌شت به‌رپرسی ڤه‌نزوێلا-دا سه‌پاند، به‌هۆی ئه‌و رۆڵه‌ی بینیویانه له دامه‌زراندنی ده‌سته‌یه‌كی یاسایی كه ده‌سه‌ڵاتێكی زۆری هه‌یه‌و پشتیوانی له نیكۆڵاس مادۆرۆ-ی سه‌رۆكی ئه‌و وڵاته ده‌كات.
ئه‌و سزایانه‌ی ئه‌مه‌ریكا كه دوێنێ ده‌ركران ژماره‌یه‌ك كه‌سایه‌تی سیاسی و ئه‌منی ڤه‌نزوێلا-ی گرته‌وه كه‌له‌نێویاندا ئادان چاڤێزی ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی دامه‌زراندن و برایه‌كی هۆگۆچاڤێز-ی سه‌رۆكی پێشووی ڤه‌نزوێلا هه‌ن .
سزاكان خۆیان ده‌بیننه‌وه له بلۆككردنی سامانی ئه‌و هه‌شت هه‌شت كه‌سه له بانكه‌كانی ئهمهریكاو رێگریكردنیان له‌سه‌ردانیكردنی ئه‌و وڵاته‌و قه‌ده‌غه‌ی مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵیاندا.
سه‌رجه‌می سزاكانیش بهدوورگیراون له‌كه‌رتی نه‌وتی ڤه‌نزوێلا، له‌و باره‌یه‌شه‌وه به‌رپرسانی ئه‌مه‌ریكا رایانگه‌یاندووه كه سه‌پاندنی سزا به‌سه‌ر كه‌رتی وزه‌دا كه(پێده‌چێت جووڵه‌ی ئابوری ڤه‌نزوێلا په‌كبخات) هێشتا تاوتوێده‌كرێت.
|
<urn:uuid:5b3afbd3-ca96-438f-975d-662c6a754c0e>
|
CC-MAIN-2017-34
|
http://regaykurdistan.com/index.php/news/news-global/12786-2017-08-10-06-17-46
|
2017-08-19T09:22:18Z
|
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2017-34/segments/1502886105334.20/warc/CC-MAIN-20170819085604-20170819105604-00396.warc.gz
|
ckb
| 0.988619 |
Arab
| 4 |
{"ckb_Arab_score": 0.9886186122894287, "sdh_Arab_score": 0.010194441303610802}
|
١٠ باشترین فیلمی بیانی لە ساڵی ٢٠١٦
تەنها چەند ڕۆژێکی ماوە و ماڵئاوایی لە ٢٠١٦ دەکەین، با بزانین ١٠ باشترین فیلمی بیانی لە ٢٠١٦ چی بوون؟
Doctor Strange
ئەم فیلمە لە نواندی بین دیکیت کیومبرباچە و باس لە نەشتەرگەرێکی بلیمەت دەکات کە ڕووبەرووی گرفت دەبێتەوە لە پیشەکەیدا بۆیە پەنا دەباتە بەر جادووگەرێک تاوەکو فێری بکاتە چۆن جیهان لە شەڕو خراپەکاری بپارێزێت.
Hell or High Water
درامایەکی سەرنج راکێشە و باس لە دووبرای هەژار دەکات کە دەیانەوێت بانکێک بدزن کە دەیەوێت دەست بەسەر زەوی کێلگەکەیان دابگرێت، بەڵام براکان بەهۆی پۆلیسێکی زیرەکەوە تووشی گرفت دەبن.
کاپتن ئەمەریکا: جەنگی جیهانی
دوای ئەوەی خەڵکی بێ تاوان ڕووبەڕووی مەترسی دەبنەوە، پاڵەوانانی تیمی ئیڤینگەرز لەنێوخۆیاندا تووشی ململانێی دەبن و دەبنە دووبەرە.
Deadpool
ئەم فیلمە لە نواندنی رایان ڕینۆلدزە و باس لە سەربازێک دەکات کە تووشی نەخۆشییەکی سەخت هاتووە و دەچێتە لای پزیشكێکی فێڵباز تا چارەسەری بکات، پزیشکەکە ئەشکەنجەی زۆری دەدات بەڵام توانایەکی سەرسووڕهێنەری پێ دەبەخشێت و زۆر زوو چاک دەبێتەوە.
زۆتۆپیا: جیهانی نموونەیی گیانلەبەران
فیلمێکی ئینمەیشنە و باس لە چیرۆکی جودی دەکات، لەم شارە نموونەییە کە هەوو گانلەبەران بە ئاشتی بەیەوەکەو دژین، جودی دەبێتە یەکەم کەروێشک کە دەبێتە پۆلیس.
ئەم ئەنیمەیشنە بەدەنگی هەریەکە لە شاکیرا و جایسۆن بایتمان وجینیڤەر گۆدوینە.
یاخیبووەکان: چیڕۆکی شەڕی ئەستێرەکان
ئەم فیلمە باس لە زانایەک دەکات کە بەئاسوودەی لەگەڵ خێزانەکەی ژیان بەسەر دەبات تا ئەو کاتەی لەلایەن هێزێکی شەڕانگێزەوە دەرفێندرێت، دوای چەندین ساڵ دەبێتە ئەندازیاری سەرپەرشتیکاری بەهێزترین چەک لە مەجەڕەکە بەڵام کچەکەی دەیەوێت ڕزگاری بکات بۆیە دەبێتە سیخوڕ.
Arrival
ئەم فیلمە لە نواندنی ئیمی ئەدامز و جیریمی ڕینەرە و باس لە نیشتنەوەی کەشتی بوونەوەرانی بۆشایی ئاسمان دەکات کە لە ١٢ شوێنی جیاجیای زەوی نیشتوونەتەوە، بۆیە لویز بانکس و تیمەکەی هەوڵدەدەن پەیوەندییان پێوەبکەن تا بزانن مەبەستییان چییە لەم هاتنە.
Manchester by the Sea
ئەم فیلمە باس لە پیاوێکی تەنها دەکات کە لەناکاو هەواڵی مردنی براکەی پێ دەگات بۆیە دەگەڕێتەوە ئەو شوێنەی لێی گەورەبووە و دواتر بۆی دەردەکەوێت کە برا مردووەکەی ئەوی کردووە بە سەرپەرشتیاری کوڕە هەرزەکارەکەی.
Moonlight
ئەم فیلمە لە نواندی مایرشالا عەلی یە و باس لە کورێک دەکات کە لە خێزانێکی لێک هەڵوەشاوە گەورە دەبێت و دەیەوێت خۆی بدۆزێتەوە ، بەڵام لەبری ئەمە خۆی لە مەیامی دەبینێتەوە کە بەدەست ماددە بێ هۆشکەرەکان دەناڵێنێت.
La La Land
ڵاڵا لاند یاخود زەوی خەیاڵ، ئەم فیلەمە لە نواندنی ئێما ستۆن و ڕایان گوسلینگە، جیاوازی ئەم فیلمە لەوانی تر ئەوەیە کە فیلمێکی میوزیکییە و باس لە چیرۆکی خۆشەویستی نێوان کچێک دەکات کە دەیەوێت کاری نواندن بکات لەگەڵ کوڕێکی میوزیک ژەن.
|
<urn:uuid:6607621e-2b1f-432b-931f-895bbf4482b5>
|
CC-MAIN-2017-34
|
http://yallairaq.com/ku/%D8%AF%D8%A7%D9%87%DB%8E%D9%86%D8%A7%D9%86/%D9%A1%D9%A0-%D8%A8%D8%A7%D8%B4%D8%AA%D8%B1%DB%8C%D9%86-%D9%81%DB%8C%D9%84%D9%85%DB%8C-%D8%A8%DB%8C%D8%A7%D9%86%DB%8C-%D9%84%DB%95-%D8%B3%D8%A7%DA%B5%DB%8C-%D9%A2%D9%A0%D9%A1%D9%A6/
|
2017-08-19T09:06:26Z
|
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2017-34/segments/1502886105334.20/warc/CC-MAIN-20170819085604-20170819105604-00396.warc.gz
|
ckb
| 0.981733 |
Arab
| 14 |
{"ckb_Arab_score": 0.9817330241203308, "sdh_Arab_score": 0.013442886993288994}
|
هه‌موومان ئاره‌زووی ئه‌وه ده‌كه‌ین بتوانین ته‌واوی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان به كه‌مترین تێچوو له‌سه‌ر مۆبایله‌كانمان بكه‌ینه‌وه و به‌كاربهێنین، ئێستا به چه‌ند كردارێك له‌سه‌ر مۆبایله‌كه‌ت ده‌توانیت ببیته خاوه‌نی ئه‌نته‌رنێتێكی خۆڕایی و ئه‌و تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیانه له‌نێو مۆبایله‌كه‌ت بكه‌یته‌وه.
ئه‌وه‌ش به كڕینی كارتێكی 10 دۆلاریه بۆ مۆبایله‌كه‌ت كه ماوه‌ی یه‌ك ساڵ ئه‌نته‌رنێت بۆ ئه‌پلیكه‌یشنه‌كان به‌خۆڕایی ده‌بێت، له‌گه‌ڵ جێ به‌جێ كردنی چه‌ند كردارێكی كه‌م بۆ ئه‌وه‌ی بتوانیت مۆبایله‌كه‌ت چالاك بكه‌یت وه‌ك ل
بۆ جێبه‌جێ كردن و چالاك كردنی بەستەرى كڕدراو كلیك بكه SIM 360
|638 جار خوێندراوەتەوە|
|
<urn:uuid:d4183eb5-9b75-46b9-b501-8bc4f72cc15f>
|
CC-MAIN-2017-34
|
http://www.sarbast.com/post/1707
|
2017-08-21T23:26:48Z
|
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2017-34/segments/1502886109682.23/warc/CC-MAIN-20170821232346-20170822012346-00636.warc.gz
|
ckb
| 0.988991 |
Arab
| 24 |
{"ckb_Arab_score": 0.9889910221099854, "sdh_Arab_score": 0.010642330162227154}
|
گرته ڤیدیۆیی ئاهه‌نگى هاوسه‌رگیرى كچی "دادوه‌ره ئاڵوونییهكه" یه‌لینا خاخالیۆڤا له ویلایه‌تی كراسنۆدار له باشوورى ڕووسیا، كه له 15ى ئه‌م مانگه به‌ڕێوه چوو، له تۆڕه كۆمه‌لایه‌تییه‌كان هه‌را ده‌نێته‌وه.
به‌پێی خه‌مڵاندنه‌كان، تێچووى ئاهه‌نگێكى له‌و شێوه‌یه، نزیكه‌ى یه‌ك ملیۆن دۆلار ده‌بێت.
له‌و باره‌یه‌وه، دیمترى بیسكۆڤ، گوته‌بێژى ڕۆژنامه‌وانى سه‌رۆكى ڕووسیا، ڕای گه‌یاند :" كرملین به‌دواداچوون بۆ هه‌موو جۆره ڕ‌اپۆرتێكى میدیایی ده‌كات، به‌م دوواییانه تێبینی ئه‌و هه‌را میدیاییه‌ى كرد كه له سه‌ر ئاهه‌نگی كچى دادوه‌رێك له باشوورى ڕووسیا درووست بووه".
ئاماژه‌ى به‌وه‌ش دا، كه لێدوان له باره‌ى ئه‌و پرسانه‌وه، له ده‌سه‌ڵاتى كرملیندا نییه، به‌ڵكو ده‌بێت لایه‌نه فه‌رمییه‌كانى دیكه هه‌ڵسه‌نگاندنى بۆ بكه‌ن.
له گرته ڤیدیۆییه‌كاندا، ژماره‌یه‌ك له گۆرانیبێژه به‌ناوبانگه‌كانى ڕووسیا ده‌رده‌كه‌ون، وه‌ك یوسف كۆبزۆن، نیكۆڵاى باسكۆڤ، ڤالیرى میلادزه و ڤییرا بریجنیڤا. به‌ڵام دیاریى سه‌ره‌كى بووك و زاواكه، كه بووكێ كچى ژنه دادوه‌رى ڕووسی "خاخالیۆڤا" یه و ناوى (سۆفیا)یه و زاواش له لقێكى لیژنه‌ى لێكۆڵینه‌وه‌ى ڕووسی كار ده‌كات، بریتی بوو له ئۆتۆمبیلێكى گرانبه‌ها له جۆرى (بهنتلى).
به‌ڵام ژنه دادوه‌ره‌كه ڕه‌تی كرده‌وه، ئه‌و ئۆتۆمبیله‌ى پێشكه‌ش به كچه‌كه‌ى و زاواكه‌ى كردبێت، هه‌روه‌ك ئه‌وه‌شى ڕه‌تكرده‌وه، كه تێچووى ئاهه‌نگه‌كه بڕى یه‌ك ملیۆن دۆلارى بێت، گوتیشی :" هه‌موو ئه‌و هه‌را میدیاییه، پیلانێكه دژ به ئێمه، چونكه خه‌رجى ئاهه‌نگه‌كه له ئه‌ستۆى باوكى كچه‌كه‌یه (هاوسه‌رى پێشوو)، كه پیاوێكى سه‌رمایه‌داره و ئه‌و هونه‌رمه‌ندانه‌ش كه به‌شدارییان كرد، هاوڕێی هاوسه‌رى پێشوومن".
میدیا ڕووسیه‌كان باس له‌وه ده‌كه‌ن، كه ئه‌و ژنه دادوه‌ره له هه‌رێمى كراسنۆدار به "دادوه‌ره ئاڵتوونییهكه" ناسراوه و پسپۆره له یه‌كلاییكردنه‌وه‌ى كێشه‌ى موڵك و زه‌وى و زار. هاوكات هاوسه‌ره پێشووهكهى "ڕۆبێرت خاخالیۆڤ"ڕۆڵێكى گرنگى هه‌یه له گه‌وره‌ترین كۆمپانیای كشتو‌كاڵى، هه‌روه‌ها چه‌ند پرۆژه‌یه‌كی دیكه‌شى هه‌یه.
|
<urn:uuid:908625c5-c183-483e-bba8-f235035026e4>
|
CC-MAIN-2017-34
|
http://www.sarbast.com/post/1945
|
2017-08-20T19:14:39Z
|
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2017-34/segments/1502886106984.52/warc/CC-MAIN-20170820185216-20170820205216-00520.warc.gz
|
ckb
| 0.979253 |
Arab
| 5 |
{"ckb_Arab_score": 0.9792525768280029, "sdh_Arab_score": 0.02033841423690319}
|
هاوکات لەگەڵ تەشەنەی ناکۆکی لە نێوان پارتی و پەکەکە؛ مەلا بەختیار دەڵێ: یەکێتی و پەکەکە پێوەندییەکی پتەویان پێکەوە هەیە
لە کاتێکدا کە پارتی دیموکراتی کوردستان سوور و پێداگرە لە سەر چوونەدەری هێزەکانی پەکەکە لە شەنگال، کارگێڕیی مەکتەب سیاسیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان ڕایگەیاند کە پێوەندییەکی ڕاستەوخۆ لە نێوان یەکێتی و پەکەکەدا هەیە.
بە پێی ڕاپۆرتی کوردپرێس بە گێڕانەوە لە ماڵپەڕی چاو‌دێر؛ "مەلا بەختیار" لە وتووێژ لەگەڵ راوێژکارانی ڕێکخراوی نەتەوەکان لە ئێراق، بە ڕەخنە لە سەفەری سەرۆک وەزیرانی تورکیا بۆ هەرێمی کوردستان وتی کە ئەو لەم سەفەرەدا و لە کاتی بەڕێوەبردنی کۆبوونەوەی ڕۆژنامەوانی هاوبەشی لەگەڵ مەسعوود بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان بە پەلاماردانی پەکەکە و کوردی سووریا، یاسا و ڕێساکانی دیپلۆماتیکی بنپێ کردووە.
شایابی باسە بنعەلی یەلدریم سەرۆک وەزیرانی تورکیا ڕۆژی شەممە سەردانی هەولێری کردووە و لە کۆبوونەوەیەکی ڕۆژنامەوانی هاوبەشدا لەگەڵ مەسعوود بارزانی، پەکەکەی وەک داعش وەسف کرد و بە پێداگری لە سەر ئەوەی کە پەکەکە و پارتی یەکێتی دیموکراتیکی کوردی سووریا (PYD) و پارتی دیموکراتیکی گەلانی تورکیا (YPG) هەمووی هەر یەکێکن، ڕایگەیاند کە جم و جۆڵی پەکەکە لە شەنگال بە هیچ لەونێ پاسا نادرێتەوە و وڵاتەکەی ئەوەی لە دەستی بێ دژ بە پەکەکە دەیکات.
ئەوە لە کاتێکدایە کە پارتی دیموکراتی کوردستانی ئێراق کێشە و ناکۆکییەکی زۆر و بەربڵاوی لەگەڵ پەکەکە هەیە و ڕایگەیاندووە کە بۆ وەدەرنانی پەکەکە لە شەنگال ناچار بێ هێزی سەربازیش بەکار دێنێ.
مەلا بەختیار پێی داگرت کە کاتی ئەوە گەیشتووە کە ئەو کێشە و ناکۆکییانە لە ڕێگای دانوستان و وتووێژەوە چارەسەر بکرێن و هەموان ڕێز دابینێن بۆ دەسەڵاتدارێتی و سنوورەکانی هەرێمی کوردستان.
ناوبراو وتیشی کە بەو سیاسەت و کردەوە و ئاکارانەی ئێستای تورکیا بەرامبەر بە کوردەکانی ئەم وڵاتە و هەرێمی کوردستان، وێناچێ ئەم کێشە و ناکۆکییانە چارەسەر بکرێن.
|
<urn:uuid:70810689-0caa-45aa-b548-16d717375f65>
|
CC-MAIN-2017-34
|
http://kurdish.sahartv.ir/news/%DA%A9%D9%88%D8%B1%D8%AF%D8%B3%D8%AA%D8%A7%D9%86%DB%8C_%D8%B9%DB%8E%D8%B1%D8%A7%D9%82-i274681
|
2017-08-22T12:42:15Z
|
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2017-34/segments/1502886110774.86/warc/CC-MAIN-20170822123737-20170822143737-00680.warc.gz
|
ckb
| 0.849181 |
Arab
| 10 |
{"ckb_Arab_score": 0.8491809964179993, "hac_Arab_score": 0.08606908470392227, "sdh_Arab_score": 0.06470274180173874}
|
خه‌باتمێدیا: رێ و ره‌سمى رێز گرتن له مایكێل جهكسون ئه‌ستێره‌ى موسیقاى پاپ، رۆژى سێ شه‌ممه ١٦ى پووشپهرِ له لوسانجلێس به ئاماده بوونى هونه‌رمه‌ندان، هۆگران، چالاكانى مه‌ده‌نى و سیاسى و خانه‌واده‌كه‌ى به‌رێوه‌چوو.
رێ و ره‌سمى رێزگرتن ل مایكێل جه‌كسۆن به شێوه‌ى راسته‌وخۆ له ئینتێرنێت و ته‌له‌فزیۆنه‌كانه‌وه بلاو كرایه‌وه و ملوێنها كه‌س له سه‌رانسه‌رى جیهان شاهیدى ئه‌و رێ و ره‌سمه بوو.
نزیك به ٢٠ هه‌زار كه‌س له هۆڵى "ئیستپل سه‌نته‌ر" له شارى لوسانجلێس ئاماده‌ى رێ و ره‌سمه‌كه بوون و تابووته تهلاییهكهى كه به گوڵى سوور رازابۆوه، مایكێل جهكسون له جیلسون "سن"ى تێدا دانرابوو.
|
<urn:uuid:37702be7-1551-45b5-90c3-f009bd3e62ee>
|
CC-MAIN-2017-34
|
http://khabatmedia.com/modules.php?name=News&file=article&sid=2534
|
2017-08-17T15:41:48Z
|
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2017-34/segments/1502886103579.21/warc/CC-MAIN-20170817151157-20170817171157-00011.warc.gz
|
ckb
| 0.943782 |
Arab
| 7 |
{"ckb_Arab_score": 0.9437822103500366, "sdh_Arab_score": 0.052464213222265244}
|
|دكتۆر جه‌عفه‌ر گوانى: مينبه‌ر و مامۆستايانى ئاينى؛ يه‌كه‌مين سه‌نگه‌رى رووبه‌ڕووبوونه‌وه داعش و بير‌ى توندڕه‌وى بوون له كوردستان|
|به‌رواری دابه‌زاندن: 08/08/2017 : 12:50:13|
|قه‌باره‌ی فۆنت|
دكتۆر جه‌عفه‌ر گوانى: مينبه‌ر و مامۆستايانى ئاينى؛ يه‌كه‌مين سه‌نگه‌رى رووبه‌ڕووبوونه‌وه داعش و بير‌ى توندڕه‌وى بوون له كوردستان
كاتژمێر 10ى سه‌ر له‌به‌يانى رۆژى دووشه‌ممه 7/8/2017 له هۆڵى په‌روه‌رده‌ى قه‌زاى شێخان و به‌چاودێرى به‌ڕێز سه‌ردار يه‌حيا قايمقامى قه‌زاى شێخان؛ لقى شێخانى يه‌كێتى زانايانى ئاينى ئيسلامى كوردستان، به‌بۆنه‌ى ساڵيادى كاره‌ساتى شه‌نگال؛ له‌ژێر ناونيشانى: (سه‌بايا د ئيسلامێدا) سمينارێكى بۆ به‌ڕێز دكتۆر جه‌عفه‌ر گوانى ئه‌ندامى مه‌كته‌بى ته‌نفيزى و به‌رپرسى ڕاگهيانى يه‌كێتى زانايان سازكرد.
ئه‌مه‌و له سميناره‌كه‌دا، كه ژماره‌يه‌كى به‌رچاو له به‌رپرسانى حيزبى و حكومى و كه‌سايه‌تيه‌كانى هه‌ريه‌ك له ئاينى ئيسلام و مه‌سيحى و ئێزيديه‌كان له ناوچه‌كه ئاماده‌بوون و سه‌ره‌تا له‌لايه‌ن به‌ڕێز مامۆستا مه‌لا عه‌بدى به‌رپرسى لقى وته‌ى به‌خێرهێنان و پێشوازى پێشكه‌شكرا و دواتر له‌لايه‌ن به‌ڕێز سه‌ردار يه‌حيا قايمقامى قه‌زاكه، وته‌يه‌ك پێشكه‌شكرا و تيايدا هه‌وڵ و هيممه‌تى زانايانى ئاينى كوردستان، بۆ ڕووبه‌ڕوونه‌وه‌ى بير‌ى توندڕه‌وى به‌رزنرخاند و باسى لهگهورهيى كاره‌ساتى شه‌نگال و ئازار و مه‌ينه‌تيه‌كانى پێكهاته‌كانى ناوچه‌كه كرد به‌گشتى، له ئاست هێرشى دڕندانه‌ى داعش.
دواتر له‌لايه‌ن توێژه‌ر؛ به‌ڕێز دكتۆر جه‌عفه‌ر گوانى توێژينه‌وه‌يه‌ك له‌سه‌ر باسى سه‌بايا له‌ئيسلامدا پێشكه‌شكرد و ئه‌و ئايهت و فه‌رموودانه‌ى خسته‌ڕوو، كه به به‌ڵگه ده‌هێنرێنه‌وه له باسى سه‌بايا و مێژووى سهبيه و ده‌ستبه‌سه‌ركردنى كچان و ژنان و بێڕێزيكردن و كڕين و فرۆشتنيانى به درێژى روونكرده‌وه.
له به‌شێكى توێژينه‌وه‌كه‌يدا، به‌ڕێزى جه‌ختى له‌وه كرده‌وه، كه ئايينى پيرۆزى ئيسلام؛ ئايينى ڕه‌حمه‌ت و ڕێز و بهزهييه و بير‌ى داعشى و سهبيهكردن و ههرتوندڕهوى و بێ ڕێزيێك به‌رامبه‌ر هه‌ڵگرانى هه‌ر ئايين و ئايينزايێك؛ پێچه‌وانه‌ى قورئان و فه‌رمووده‌يه و نيشانه‌ى ناتێگهيشتوويى و ناكامڵى ئه‌و ده‌سته‌و تاقمهيه، هه‌روه‌ها گوتيشى: درووستبوون و هاتنى داعش و كارى قێزه‌ونى سهبيهكردن و بردنى ماڵ و منداڵى ئێزيديه‌كان و مه‌سيحى و موسڵمانان؛ داخێك نيه ته‌نها له دڵى ئێزيدى و خه‌مێك نيه به‌ته‌نها بۆ ئه‌وان بێت، به‌ڵكو ئه‌و كاره‌ساته به پله‌ى يه‌كه‌م خه‌مى موسڵمانانه، چونكه به‌ناوى ئاينى ئه‌وانه كراوه و دين و ڕه‌وشتى ئه‌وانى پێ لهكهداركراوه.
دواتريش به‌ڕێزيان، باسى له گه‌وره‌يى ئه‌رك و هه‌وڵى مامۆستايانى ئاينى كورستان كرد‌و، مينبه‌ر و مامۆستايانى ئايينى به يه‌كه‌م سه‌نگه‌رى ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى داعش و شوێنكه‌وتووانى له‌قه‌ڵه‌مدا و جه‌ختى كرده‌وه، كه په‌يامى مزگه‌وت و زانايانى ئاينى كوردستان بوو، كه بووه هانده‌رى خه‌ڵك و پێشمه‌رگه‌ى كوردستان، تا به‌يه‌كه‌وه بير‌ى داعشى و هه‌وڵى نهزۆكانى لێكترازاندنى پێكهاته‌كانى كوردستان له‌ناوببه‌ن.
|
<urn:uuid:49507ac5-c274-4006-bb78-d448009289e6>
|
CC-MAIN-2017-34
|
http://zanayan.org/t_detail.php?section=1&id=5075
|
2017-08-19T22:36:00Z
|
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2017-34/segments/1502886105927.27/warc/CC-MAIN-20170819220657-20170820000657-00131.warc.gz
|
ckb
| 0.912375 |
Arab
| 8 |
{"ckb_Arab_score": 0.912375271320343, "sdh_Arab_score": 0.07889875024557114}
|
خەڵاتی نۆبڵ بۆ ئاشتی سـاڵی 2015 پەخشرایە چوار ڕێـکخراوی تونس کە ڕۆڵێـکی گەورەیان بینیبوو لە وتووێژی نیشـتیمانی لە وڵاتەکەیان و بەشداریـیان کردبوو لە دامەزراندنی دیموکراسـیـیەکی فرە لایەنە لە پاش شۆڕشی یاسەمینی تونس لە سـاڵی 2011 .
کۆمیتەی خەڵاتی نۆبڵ ڕۆژی هەینی ئەمەی ڕاگەیاند و گوتی خەڵاتەکە بۆ چوار ڕێکخراو دەبێت نەک بۆ تاکە کەسێک، ئەوانیش یەکێتی گشتی تونس بۆ کار، یەکێتی تونس بۆ پـیشەسازی و بازرگانی و دەستەی نیشـتیمانی پارێزەرانی تونس و کۆڕبەندی تونس بۆ داکۆکی لە مافەکانی مرۆڤ.
ئەم چوار ڕێکخراوە لە سـاڵی 2013 پـێـکەوە ناوبژیوانیـیان لە نێوان لایەنەکان کرد، لەو دەمەی گواستنەوە بەرەو دیموکراسی لە وڵاتەکەیاندا ڕووبەڕووی مەترسی بووەوە لە ئاکامی تیرۆرکردنی کەسایەتیـیە سیاسیـیەکان و گرژی نێو کۆمەڵگا کە بە شێوەیەکی بەرفراوان تونسی گرتەوە.
سەرئەنجام توانیان سیستەمێـکی حوکمڕانی دەستوری لە تونس بهێنـنە دی کە تیایدا مافە سەرەکیـیەکانی هەموو هاوڵاتیـیەک پارێزراوبێت بەبێ دانانی هیچ مەرجێـک بۆ بیروباوەڕی سیاسی یان ئاینی.
ئەلباجی ئەلسەبسی سەرۆکی تونس خۆشحاڵی خۆی بەم خەڵاتە دەربڕی و گوتی ئەمە دەبێتە هۆکارێـکی دیکە بۆ چەسپاندنی بنەمای سـازانی سیاسی کە وڵاتەکەی لەسەر ڕۆیشتووە. گوتیشی وڵاتەکە جگە لە دیالۆک هیچ ڕێگەیەکی دیکە نیـیە بیگرێتەبەر.
جێی ئاماژەیە لە هەموو ئەو وڵاتانەی بەهاری عەرەبی گرتنێوە، تەنها تونس هەتا ئێسـتا سەقامگیری سیاسی تیایدا هاتووەتە دی.
|
<urn:uuid:7e4066d4-cb0c-4077-80a9-794a8c5cad08>
|
CC-MAIN-2017-34
|
https://www.dengiamerika.com/a/nobel-prize-tunisian/2998480.html
|
2017-08-18T14:35:29Z
|
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2017-34/segments/1502886104681.22/warc/CC-MAIN-20170818140908-20170818160908-00615.warc.gz
|
ckb
| 0.824265 |
Arab
| 12 |
{"ckb_Arab_score": 0.8242652416229248, "sdh_Arab_score": 0.14219991862773895, "hac_Arab_score": 0.03348951041698456}
|
زانیاری
زانیاری وەکوو چەمکێک خاوەنی گەلەک واتایە، لە بەکارھێنانی ڕۆژانەوە ھەتا ئامادەکارییە تەکنیکییەکان. چەمکی زانیاری زۆر لە نزیکەوە گرێدراوی تێگەیشتەگەلێکە وەکوو constraint، ڕاگەیێنی، کۆنترۆڵ، دراوە، فۆرم، ڕێکارنامە، زانین، ڕامان، ھاندەری ئاوەزی، شێوەئاسا، پێ‌زانین، و نواندنی زانین. لە بەرتەسکترین واتای تەکنیکیی خۆیدا، زانیاری پاشیەکییەکی ڕیزدارە لە ھێماکان.
وشە ئینگلیزییەکە، information، بەئاشکرا لە وشەی لاتینیی "informare"ەوە گیراوە کە واتە: "شێوەبەخشین بە ھزر"، "ڕێکوپێککردن"، "فێرکردن".
ئەگەرچی زۆرجاران زانیاری و دراوە (Data، داتا) لە جیاتیی یەکتر بەکاردەھێنرێن بەڵام لە ڕاستیدا زۆر جیاوازییان ھەیە. دراوە کۆمەڵێک زانیاریی بێپێوەندییە و ھەتا بەدروستی ھەڵنەسەنگێندرێت بێکەڵکە. پاش ھەڵسەنگاندن، پێوەندییە جێی سەرنجەکانی نێوان دراوەکان ئاشکرا دەبن و دراوەکان دەگۆڕدرێن و دەبن بە زانیاری. لەوانەیە دوو دراوەی ھاوشێوە بۆ دوو ئامانجی جیاواز بەکاربھێنرێن و ببن بە دوو زانیاریی جیاواز. کەوایە دراوە ھەتا نەگۆڕدراوە بۆ زانیاری بێکەڵکە و ناکرێت ناوی زانیاریی لێ بنرێت. لە زانستی کۆمپیوتەردا، زانیاری شتێکە بەم شێوەیە: ناوی تایبەتمەندییەکی شتێک = دراوە. بۆ نموونە: ژمارەی ئەندامانی ماڵپەڕ = ١٢٠. لەم وتەیەدا، "١٢٠" دراوەیە بەڵام ھەمووی وتەکە، "ژمارەی ئەندامانی ماڵپەڕ = ١٢٠"، زانیارییەکە و پەیامێکی پێیە.
پێرست
وەکوو پەیامێک[دەستکاری]
زانیاری وشەیەکە بە گەلەک واتەوە. واتاکەی گرێدراوی ئەو بەستێنەیە کە وشەکەی تێدا وەدەرکەوتووە. بە کورتی، زانیاری پەیامێکە وەردەگیردرێت و فام دەکرێت. بە پێی دراوە، دەکرێت زانیاری ئاوەھا پێناسە بێت: کۆمەڵێک ڕاستی کە شایەنی ئەوەن دەرەنجامیان لێ‌بگیردرێت. لەبەر ئەوەی کە زانیاری ئەو ئاگادارییەیە کە بە ھۆی کۆڵێنەوە یان ئەزموون یان فێرکارییەوە پەیدادەبێت، خاوەنی زۆر لایەنی دیکەشە. بەڵام بەگشتی، زانیاری ئەنجامی کارلەسەرکردن، یاریـپێکردن، و ڕێکخستنی دراوەیە بە جۆرێک کە بە زانینی ئەو کەسەی کە وەریدەگرێت زێدەبکات.
زانیاری دۆخی سیستەمێکی ڕەچاوکراوە. پەیام زانیارییەکەیە کە بەدیھاتووە.
زانیاری چلۆنایەتییەکی پەیامێکە لە بنێرێکەوە بۆ یەک یان چەن وەرگر. زانیاری ھەمیشە سەبارەت بە شتێکە (ڕوودانی پێشھاتێک، نرخ، ئەخلاق، و ...). ئەگەر بەم جۆرە چاوی لێ بکرێت، ئیتر زانیاری پێویست ناکات ڕاست بێت؛ بۆی ھەیە ڕاستییەک بێت یان درۆیەک، یان تەنانەت تەنیا دەنگی شکاندنەوەی دارێک بێت. تەنانەت نۆیزێکی تێکدەری بەکارھێنراو بۆ بەرگری لە ھەڵقوڵانی ڕاگەیێنی ژی دەکرێت چەشنێک زانیاری بێت. لەگەڵ ئەوە، بە شێوەیەکی گشتی، ئەگەر نرخی زانیاری لە پەیامێکی وەرگیراو بچێتە سەرەوە، پەیامەکە ڕاستترە.
ئەم نموونەیە وای داناوە کە بنێرێکی دیاریکراو و لانیکەم یەک وەرگر بوونیان ھەیە. زۆرێک لەو پاڵاوتنکارییانەی کە بۆ ئەم نموونەیە کراون بوونی زمانێکی ھاوبەشیشیان بە پێویست زانیوە کە بنێرەکە و لانیکەم یەکێک لە وەرگرەکان لەو زمانە تێبگەن.
جۆراوجۆرییەکان لە پێناسەکردنی زانیاری‌دا زۆرن. یەکێکیان زانیاری ئاوەھا دەناسێنێت: ئەو شتەی کە بۆی ھەیە لە ڕێگای پەیامێکەوە ڕابگەیێنرێت ئەگەر لە بنێرەکەوە کە لە پەیامەکە تێدەگات بنێردرێت بۆ وەرگرێک کە ئەویش توانای تێگەیشتن لە پەیامەکەی ھەیە. لە یەکێکیتریاندا، پێویست ناکات بنێرەکە بتوانێت لە پەیامەکە تێبگات یان تەنانەت ئاگای لەوە بێت کە پەیامێک بوونی ھەیە؛ ئەوە زانیاری دەکاتە شتێک کە دەتوانرێت لە ژینگەوە دەربھێنرێت، بۆ نموونە، بە ھۆی ڕوانین، خوێندنەوە یان پێوانەکارییەوە.
بیردۆزی ڕاگەیێنی پێوانەیەکی ژمارەییی دابینکردووە بۆ پێواندنی نامسۆگەریی دەرھاتێک[١]. بۆ نموونە، ئێمە دەتوانین بێژین "سیگناڵەکە داگری ھەزاران بیت زانیاری بوو" (واتە بۆ زانیاری یەکەی پێوانمان ھەیە). بیردۆزی ڕاگەیێنی ھۆگری بەکارھێنانی چەمکی ئانترۆپیی زانیارییە کە بەگشتی لە پاڵ بیرکاری ئەمریکی کڵاد شانن دەدرێت.
وەکوو تێچووی ھەستی[دەستکاری]
ھەندێکات وەکوو چەشنێک تێچوو بە ئۆرگانیزمێکەوە (زیندەوەرێک) یان بە کەرەستەیەکی داڕێژراوەوە چاو لە زانیاری دەکرێت. تێچووەکان دوو جۆرن. ھەندێک لە تێچووەکان لەخۆوە گرنگییان ھەیە بۆ کاری ئۆرگانیزمەکە (بۆ نموونە، خوادەرمەنی) یان بۆ کاری کەرەستەکە (بۆ نموونە، وزە). ئەمانە پێیان دەوترێت تێچووی ھۆیی[٢]. تێچووەکانی تر، کە پێیان دەوترێت "زانیاری"، تەنیا لەبەر ئەوە کە گرێ‌دراو و ئاوێتەی تێچووە ھۆیییەکانن و دەکرێت بۆ پێشبینیکردنی ڕوودانی تێچووە ھۆیییەکان لە کاتێکی تر (و ڕەنگە لە شوێنێکی تردا) بەکاربھێنرێن، بۆ ئۆرگانیزمەکە یان بۆ کەرەستەکە گرنگییان ھەیە. ھەندێ زانیاری لەبەر گرێدران و ئاوێتەبوون بە زانیاریی دیکەوە گرنگییان ھەیە، بەڵام پێویستە کە سەرەنجام پێوەندییەک بە تێچوویەکی ھۆیییەوە بوونی ھەبێت. لە کردەوەدا، زانیاری زۆرتر لەلایەن ھاندەرێکەوە ھەڵگیراوە و پێویستە پێش ئەوەی لە ئۆرگانیزمەکە یان لە کەرەستەکەدا بەکاربھێنرێت، سیستەمێکی ھەستیی پسپۆڕ (ھی ئۆرگانیزمەکە یان کەرەستەکە) بیدۆزێتەوە و تێچووە وزەیییەکان بەھێزی بکەن. بۆ نموونە، ڕووناکی بۆ گیا و ڕووەک زۆرتر تێچوویەکی ھۆیییە، واتە ڕووناکی لەخۆوە بۆ کاری ڕووەک (ڕۆشنەپێکھاتن) گرنگیی ھەیە، بەڵام بۆ ئاژەڵان زانیاری دابیندەکات. ڕووناکیی ڕەنگیی کە لە گوڵێکەوە دەدرێتە دەرەوە بۆ کاری ڕۆشنەپێکھاتن زۆر لاوازە، بەڵام ھەر ئەو ڕووناکییە لەلایەن سیستەمی بیناییی ھەنگەوە دەدۆزرێتەوە و سیستەمی دەماریی ھەنگەکەش زانیارییەکە بەکاردھێنێت بۆ نیشاندنی ڕێ بە ھەنگەکە بەرەو گوڵەکە، ئەو شوێنەی کە شیلە و تۆزەگوڵ و ھەڵاڵە پەیدادەکات، کە بۆ ئەو تێچوی ھۆیین.
زانیاری بریتییە لە ھەر چەشنە تێچوویەکی ھەستی. کاتێک زیندەوەرێک کە خاوەنی سیستەمێکی دەمارییە تێچوویەک وەردەگرێت، دەیکاتە سیگناڵێکی کارەبایی. ئەمە لەلایەن ھەندێ کەسانەوە وەکوو زانیاری چاوی لێدەکرێت.
وەکوو کاریگەرییەک کە دەبێتە ھۆی گۆڕانێک[دەستکاری]
زانیاری بریتییە لە ھەر چەشنە شێوەئاسایەک کە دەسەڵاتـڕۆیە لە پێکھێنان یان گۆڕانی شێوەئاساکانی تردا. لەم ڕاستێنەیەدا، پێویستییەک بە ھزرێکی ھۆشیار نییە بۆ ھزرکردن و تێگەیشتن لە شێوەئاساکە. بۆ نموونە، دی ئێن ئەی لەبەرچاوبگرن. پاشیەکییەک لە نیوکلیۆتایدەکان شێوەئاسایەکە کە بەبێ ھیچ پێویستییەک بە ھزرێکی ھۆشیار کاریگەر و دەسەڵاتـڕۆیە لە پێکھێنان و پەرەپێدانی ئۆرگانیزمێکدا. بیردۆزی سیستەمەکان ھەندێجار وا دەێتە پێش چاو کە لەم ڕاستێنەیەدا ئاماژە بە زانیاریی دەکات، و وای دادەنێت کە زانیاری ھیچ ھزرێکی ھۆشیار تێوەناگلێنێت، و دەکرێت بەو شێوەئاسایانەی لە سیستەمدا بڵاودەبنەوە بوترێت زانیاری.
وەکوو تایبەتمەندییەک لە فیزیکدا[دەستکاری]
لە ساڵی ٢٠٠٣دا، Jacob Bekenstein بانگەشەی ئەوەی کرد کە ھۆگرییەکی خەریکی گەشە لە فیزیکدا بوونی ھەیە بۆ پێناسەکردنی جیھانی فیزیکی وەکوو "پێکھاتوو لە زانیاری" (و کەواتە زانیاری لەم ڕێگەوە پێناسە دەبێت) (فیزیکی ڕەنووسی چاو لێ بکە). زانیاری واتایەکی ئاشکرای لە فیزیکدا ھەیە.
وەکوو تۆمار (ڕیکۆرد)[دەستکاری]
تۆمارەکان شێوەی پسپۆڕانەی زانیارین. لە بنچینەدا، تۆمارەکان ئەو زانیارییانەن کە بەئەنقسەت یان وەکوو بەرھەمە تەنیشتییەکانی چالاکییە بازرگانییەکان یان مامەڵەکان بەرھەمھاتوون و لەبەر بایەخیان دەپارێزرێن و ڕادەگیردرێن. لە ئەساسدا، بایەخەکەیان ئەوەیە کە ئەوان بەڵگەکانی چالاکییەکانی ڕێکخراوەکەن، بەڵام ھەروەھا لەوانەیە کە لەبەر بایەخە زانیارییەکەیان بپارێزرێن و ڕابگیردرێن.
|
<urn:uuid:41fbae96-3c2a-4d5d-84db-d41dbccbab94>
|
CC-MAIN-2017-34
|
https://ckb.wikipedia.org/wiki/%D8%B2%D8%A7%D9%86%DB%8C%D8%A7%D8%B1%DB%8C
|
2017-08-23T00:47:18Z
|
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2017-34/segments/1502886116921.70/warc/CC-MAIN-20170823000718-20170823020718-00295.warc.gz
|
ckb
| 0.999004 |
Arab
| 82 |
{"ckb_Arab_score": 0.9990039467811584}
|
ئەم چەند ڕۆژە کۆنگرەی پارتی دیموکراتەکانی سوید بەڕیوە دەچێت
سەرۆکی پارتی دیموکراتەکانی سوید ی‌می ئۆکەسۆن دەیەوێت ڕەفتار و هەڵوێستی موسڵمانان دەستنیشان بکات و بەم شیوەیە ڕادیکاڵ بوون و تووندڕەوی لە نێوان ئەواندا دەربکەوێت.
ئۆکەسۆن بە ڕۆژنامەی سڤەنسکا داگبلادەتی ڕاگەیاند، ئەمە بە قازانجی هەموو موسڵمانانە، چوونکە بەم شێوەیە پێشدادوەری لە بەڵگە جودا دەکەینەوە. ئەم دەربڕینەی ئۆکەسۆن هاووکات لەگەڵ کۆنگرەی پارتەکەی هات کە ئەمڕۆ لە شاری لوند دەست پێ دەکات. قەرارە ئۆکەسۆن دیسان وەکو سەرۆکی حیزبەکە هەڵبژێردرێتەوە.
|
<urn:uuid:1a72e386-10d9-45d1-bada-6a25a5d71e5d>
|
CC-MAIN-2017-34
|
http://sverigesradio.se/sida/artikel.aspx?programid=2200&artikel=6312961
|
2017-08-22T17:14:23Z
|
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2017-34/segments/1502886112533.84/warc/CC-MAIN-20170822162608-20170822182608-00257.warc.gz
|
ckb
| 0.990281 |
Arab
| 2 |
{"ckb_Arab_score": 0.9902809858322144}
|
وه‌رگرتنی بۆچوونی هاووڵاتییان و به‌شداریكردنی به‌رده‌وامیان له پرۆسه سیاسییه‌كاندا، گرنگییه‌كی تایبه‌تی له سیسته‌مه دیموكراتییه‌كاندا هه‌یه، چونكه له‌و رێگایه‌وه هاووڵاتییان ره‌وتی به‌ڕێوه‌چوونی دیاره‌ده و بڕیاره‌كان داده‌ڕێژن و به‌رپرسیارانه له‌به‌رامبه‌ر هه‌ڵوێسته‌كانیاندا ده‌وه‌ستن. رێكاره‌كانی دروستكردنی ئه‌و به‌شدارییه سیاسییه قسه‌ی زۆر هه‌ڵده‌گرێ، چونكه به‌هۆی زۆربوونی ژماره‌ی دانیشتووانی كۆمه‌ڵگه‌كانی ئێستای جیهان، قورسه بتوانرێ سه‌رجه‌میان و له هه‌موو پرسه و بڕیارێكی سیاسی‌دا بۆچوونه‌كانیان به سه‌نته‌ره سیاسییه‌كانی بڕیار بگه‌یه‌نرێ، بۆیه زۆر جار له‌سه‌ر ئاستی یه‌كه‌ی سیاسیی بچووكی وه‌ك گرووپی ناو كۆڵان و گه‌ڕه‌كه‌كان یان یه‌كه‌ی تر هه‌وڵ ده‌درێ خه‌ڵك له‌و باس و پرسانه به‌شدار بن، كه جێگای بایه‌خه و دواتر پله به پله له په‌رله‌مان و ده‌زگاكانی تردا فۆرمی یاسایی بۆ ده‌دۆزرێته‌وه. له‌گه‌ڵ هه‌موو ئه‌و به‌ربه‌سته پراكتیكییانه‌ی كه له‌به‌رده‌م ئه‌و پرۆسهیەدا هه‌یه، ئه‌وا له پرسه هه‌ستیار و گشتییه‌كاندا كه تیایدا زۆر جار چاره‌نووسی شتی گرنگی تێدا یه‌كلایی ده‌كرێته‌وه، به‌شداری پێكردنی سه‌رجه‌می هاووڵاتییان به كارێكی گرنگ و پێویست و یه‌كلاییكه‌ره‌وه داده‌نرێ، بۆ ئه‌وه‌ی هه‌موو ئه‌ندامانی كۆمه‌ڵگه یان زۆرینه‌یان له پرۆسه‌كاندا ده‌نگیان هه‌بێ، ریفراندۆمیش یه‌كێكه له فۆرمه هه‌رە باو و سه‌ره‌تاییه‌كان و له چه‌ند شوێنێكی جیهاندا بۆ به‌شداریكردنی سیاسیی هاووڵاتییان په‌یڕه‌و ده‌كرێ.
ریفراندۆم هه‌روه‌كو پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی ده‌سته و یه‌كه سیاسییه‌كان، یان ئه‌ندامانی په‌رله‌مان به‌شێكه له مافه بنه‌ڕه‌تییه سیاسییه‌كانی هاووڵاتییان له‌ناو سیسته‌می دیموكراسیدا، هه‌روه‌ها له رووی داراییه‌وه پرۆسه‌كه تێچووی زۆره، چونكه له‌سه‌ر ئاستی گشتیدا ئه‌نجام ده‌درێ و پێویستی به توانا و وزه‌یه‌كی مرۆیی زۆره بۆ بژاركردن و لێكجیاكردنه‌وه‌ی هه‌موو ده‌نگه‌كان. ئه‌نجامه‌كانی ریفراندۆم له‌و شوێنانه‌ی كه ریفراندۆمی تێدا ئه‌نجام ده‌درێ تا رادەیهك روونه، به‌ڕێوه‌به‌رانی پرۆسه‌كه له رێگای یه‌كه‌كانی رێكخستنیان وێنه‌یه‌كی سه‌ره‌تاییان له‌سه‌ر هه‌یه، به‌ڵام بۆ پاڵپشتیكردن و به‌هێزكردنی هه‌ڵوێست و توانای جێبه‌جێكاری بڕیاره‌كه یان یاسایه‌كه ئه‌نجام ده‌درێ، له‌میانه‌وه وێنه‌یه‌كی روونتر له‌باره‌ی بابه‌ته‌كه ده‌ست ده‌كه‌وێ، هه‌روه‌ها له كێبڕكێی سیاسی و له هه‌ندێك جار له كێشه له‌سه‌ر بابه‌تێكی هه‌ستیاری وه‌ك ئه‌و حاڵه‌ته‌ی له كوردستاندا بوونی هه‌یه وه‌ك كارتێكی سیاسیی مۆدێرن و دیموكراتی ده‌خرێته به‌رده‌م هه‌موو ئه‌و به‌رانه‌ی كه ره‌نگه له پرۆسه سیاسییه‌كه رووبه‌ڕووی ببێته‌وه، ئه‌نجامه‌كه نیشانی ده‌دات كه زۆرینه یان كه‌مینه‌ی ئه‌و ناوچه یان ئه‌و وڵاته به كۆنكرێتی ده‌نگیان له‌سه‌ر بڕیارێكی دیاریكراو داوه و چی‌یان ده‌وێت.
یه‌كێك له‌و خاڵانه‌ی كه ئێستا گفتوگۆی له‌سه‌ر ئه‌نجام ده‌درێ ئه‌وه‌یه، كه ئه‌گه‌ر ریفراندۆمێك راسته‌وخۆ نەبێته هۆی جیاكردنه‌وه‌ی كوردستان له عێراق ئه‌نجامدانی بۆ چییه؟ من وه‌ك كورد له تێبینی و حه‌ز و ئاره‌زووی پشت ئه‌و پرسیاره تێ ده‌گه‌م و تیایدا دڵسۆزی و هه‌ستێكی به‌رزی كوردانه ده‌بینم، له‌وه‌ی كه پێویسته ریفراندۆم و جیابوونه‌وه به‌خێراترین شێوه ئه‌نجام بدرێن، زۆرینه‌شمان له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌داین، به‌ڵام ئێستا پراكتیكکردنی ئه‌وه به‌هۆی ئاڵۆزیی بارودۆخی سیاسیی ده‌وروبه‌ر و ململانێ سیاسییه ناته‌ندروسته‌كانی دراوسێیه‌كان له‌گه‌ڵ كورد وا ده‌كات پرۆسه‌كه هه‌نگاو له‌دوای هه‌نگاو ئه‌نجام بدرێ بۆ كۆنترۆڵكردن و خۆئامدهكردنی زیاتر بۆ ئه‌گه‌ر و ته‌حه‌دییه‌كانی بارودۆخه‌كه.
له رێگای ئه‌نجامی ریفراندۆمه‌وه ده‌توانرێ به به‌ڵگه‌وه ویست و هه‌ڵوێستی ملیۆنان كه‌س نیشان بدرێ، كه ئه‌مه خه‌ونی گرووپێك یان پارتێك یان چین و توێژێكی دیاریكراو نییه، له رێگای ریفراندۆمه‌وه به كۆنكرێتی و به به‌ڵگه‌وه ده‌یخه‌ینه ڕوو كه ئه‌مه ویست و خه‌ونی گه‌لێكه كه دیموكراسییانه و دوور له توندوتیژی ده‌یه‌وێ له‌سه‌ر خاكی خۆی، كه له رووی كولتووری و جوگرافی و جلوبه‌گ و شێوازی قسه‌كردن و زمانه‌وه له‌گه‌ڵ ئه‌وانی تر جیاوازه، سه‌ربه‌خۆ بژیت.
كاتێك باس له‌وه ده‌كرێ كه ریفراندۆم بۆچییە كه كێشه‌ی جیاوازمان هه‌یه، پێویسته وه‌ڵامێكی زۆر ساده و ساكار بده‌ینه‌وه، ئه‌ویش ئه‌وه‌یه كه ناتوانرێ چاوه‌ڕێی ئه‌وه بكه‌ین كه هه‌موو كێشه‌كان چاره‌سه‌ر بكرێن ئینجا ریفراندۆم ئه‌نجام بدرێ، چونكه تا كۆمه‌ڵگه‌ی مرۆیی هه‌بێ له‌گه‌ڵیدا كێشه‌ش هه‌یه، هه‌روه‌ها ئامانجی ریفراندۆم ئه‌وه نییه كه به پاساوی ئه‌وه‌وه چاو له كێشه سیاسی و ئابوورییه‌كانمان بپۆشین، به‌ڵكوو ئه‌گه‌ر وردتر بین ئه‌وا له رێگای ریفراندۆمه‌وه فشار له‌سه‌ر به‌رپرسانی حكوومه‌ت گه‌وره‌تر ده‌بێ بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان، چونكه كاتێك تۆ بته‌وێ سه‌ربه‌خۆیانه وڵات به‌ڕێوه به‌ری، ئه‌وا به‌ره‌و قۆناغێكی تری به‌رپرسیارییه‌تی ده‌ڕۆیت كه تیایدا ده‌بێت به‌رامبه‌ر داواكاری و پێداویستییه‌كانی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه له‌ناو ئه‌و خاكه‌دا ده‌ژین به‌رپرسیارانه‌تر مامه‌ڵه بكرێ. جیابوونه‌وه‌ی كورد له عێراق ده‌بێته هۆكاری چڕتركردنه‌وه‌ی وزه و تواناكانی كورد له چاره‌سه‌ركردنی كێشه ناوخۆییه‌كان و سه‌رقاڵبوونی زیاتری ده‌زگاكانی حكوومه‌تی هه‌رێم به كێشه‌کانی رۆژانه و بهرجهستهكانی، چونكه تۆ چیتر له چه‌ندین به‌ره‌ی جیاواز وزه و تواناكانت خه‌رج ناكه‌یت و سهرقاڵییت كه‌م ده‌بێته‌وه، ئه‌مه به مانای ئه‌وه نایه‌ت چاره‌سه‌رنه‌بوونی كێشه‌كانی ئێستا ته‌نیا په‌یوه‌ندی به مانه‌وه له عێراق هه‌یه و جیابوونه‌وه هه‌موو كێشه‌یه‌ك چاره‌سه‌ر ده‌كات.
|
<urn:uuid:49973f28-a793-45a5-87e0-7ae4af190081>
|
CC-MAIN-2017-34
|
http://www.basnews.com/index.php/so/opinion/343944
|
2017-08-20T13:38:45Z
|
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2017-34/segments/1502886106754.4/warc/CC-MAIN-20170820131332-20170820151332-00151.warc.gz
|
ckb
| 0.940085 |
Arab
| 6 |
{"ckb_Arab_score": 0.940085232257843, "sdh_Arab_score": 0.05825489014387131}
|
کۆگەی جیهانیی ئابووری : ئێران باشترین شوێنە بۆ گەشتیاران
ئێران بە هۆی پێشینەی دوور و درێژی مێژوویی، جۆراوجۆری هەرێم، ئەتنیک و فەرهەنگەوە، گەلێک شوێنی سەرەنج ڕاکێشی هەیە کە بەسەرکردنەوەیان ئەتوانێ هەر گەشتیارێکی پەیجۆر و خاوەن هەست بۆ دیتنی ئەم سەرزەوییە و جوانییەکانی بورووژێنێ.
کۆگەی جیهانی ئابووری بۆ سێهەمین ساڵی بەردەوام، ئێرانی وەکوو وڵاتێکی سەرەنج ڕاکێش و کەم خەرج ناساند بۆ گەشتیاری.
لە ئامادە کردنی ئەم پێڕستە، خەرج و بەرجی هاوپەیوەند بە گەشتیاری وەکوو نرخی بڵیت، نرخی سووتەمەنی، هوتێل، خزمەتگوزاری و خواردن لە بەرچاو گیراوە. ئێران هەروەها لە باری سەرچاوەی فەرهەنگیشەوە لە چاو هەندێک وڵاتی ئەورووپی لە ئاستێکی بەرزتردایە.
بە گوێرەی ڕاپۆرتەکەی "ڕێکخراوی جیهانی گەشتیاری" ئێران لە ڕیزی 10 وڵاتی سەرووی دونیایە لە بواری گەشتیاریدا. ئێران لەم ڕیزبەندییەدا پلەی پێنجەمی هەیە لە پەیوەندی لەگەڵ شوێنی سەرەنج ڕاکێشی سرووشتی و هەروەهه پلەی دەیەمیشی دەستەبەر کردووە لە بواری شوێنی سەرەنج ڕاکێشی فەرهەنگی – مێژوویی.
(بەشێک لە جوانییەکانی ئێران لەم دو کلیپەدا ببینن.)
جوانییەکانی ئێران
ژینگە و سرووشتی بە پتر لە 2800 کیلۆمەتر لێوار و سنووری ئاوی و هەروەها شاخ و کوێستانە بەرزەکانی ئەلبورز و زاگروس بواری بۆ هۆگرانی خۆش کردووە تا بێن و لەوێ پشوو بدەن یاخود شوێنە سەیرو سەمەرە نەدۆزراوەکانی ببیننەوە.
کەنارەکانی زەریای مازەندەران لە باکوور و کەنارە و دوورگەکانی کەنداوی فارس و زەریای عومان لە باشووری ئێران، بواری چاکیان هەیە بۆ کەڵک وەرگرتنی گەشتیاران لە وەرزی جۆراوجۆر لەو ناوچانە.
دوورگەگەلێکی وەکوو کیش، قیشم و هورمۆز بە کەنارەی جوان و خۆری باش، تەنانەت لە وەرزی زستانیش، پشووگەیێکی چاک و گونجاوە بۆ گەشتیارانی ئێرانی و بیانی.
شوێنە بیابانییەکانی ئێرانیش خاوەنی تایبەتمەندی سەرەنج ڕاکێشن. لەم شوێنانە هێشتا ئاسەواری کارەوانسەرا و هەمارئاوە کۆنەکان دەبینرێن.
|
<urn:uuid:3be31094-6380-44fa-aae5-28be443f31f5>
|
CC-MAIN-2017-34
|
http://kurdish.sahartv.ir/news/%D9%81%DB%95%D8%B1%D9%87%DB%95%D9%86%DA%AF%DB%8C_%D9%87%D9%88%D9%86%DB%95%D8%B1%DB%8C_%D9%88%DB%95%D8%B1%D8%B2%D8%B4%DB%8C-i294674
|
2017-08-22T05:29:25Z
|
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2017-34/segments/1502886110471.85/warc/CC-MAIN-20170822050407-20170822070407-00512.warc.gz
|
ckb
| 0.933409 |
Arab
| 4 |
{"ckb_Arab_score": 0.9334092140197754, "sdh_Arab_score": 0.033350955694913864, "hac_Arab_score": 0.03325715661048889}
|
کاردانەوەی نێونەتەوەیی لەسەر فەرمانەکەی سەرۆک دانۆڵد ترامپ بۆ ڕاگرتنی پەنابەران و هاووڵاتیانی 7 وڵاتی زۆرینە ئیسلام دەستیپێکرد.
جگەلەوەی بە پێی ئەو فەرمانە ڕێگا نادرێت هاووڵاتیانی عێراق، سوریا، ئێران، سودان،لیبیا، سۆمالیا و یەمەن بۆ 90 ڕۆژ بێنە ناو ئەمەریکاوە هەروەها وەرگرتنی پەنابەرانی سوریایی بۆ هەمیشە ڕادەگرێت و هەتا 120 ڕۆژی تر ڕێگە نادرێت هێچ پەنابەرێکی خەڵکی ئەو وڵاتانە بێنە ناو ئەمەریکاوە.
سەرۆک گوتی پێویستە تەنها ڕێگە بەو کەسانە بدرێت بێنە ناو ئەمەریکاوە کە پشتیوانی لە وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا دەکەن. ئەو فەرمانەی کە واژووی کردووە باس لە پڕۆسەی ناسنامەو پێداچوونەوە دەکات کە کاربەدەستانی ئەمەریکا دەبێت بە شێوەیەکی ورد بەدوایدا بچن.
کاتێک پلانەی ڕاگەیاند ترامپ گوتی " دەمانەوێت دڵنیا بین لەوەی کە ئەو کەسانە نەهێنینە وڵاتەکەمانەوە کە هەڕەشەن و سەربازەکانمان لە دەرەوەی وڵات شەڕیان دەکەن. دەمانەوێت تەنها ئەو کەسانە بهێنین کە پشتیونای لە وڵاتەکەمان دەکەن و لە دڵەوە خەڵکی ئێمەیان خۆش دەوێت."
گوتەبێژی ڕاوێژکاری ئەڵمانیا ئەنگێلا مێرکڵ ڕۆژی یەکشەممە ڕایگەیاند مێرکڵ لەو بڕوایەدایە تەنانەت هەلومەرجی پیویستی شەڕی دژ بە تیرۆرسمیش ڕەوای بەوە نادات خەڵکی هەرێمێکی دیاریکراو یان ئاینێکی دیاریکراو بەشێوەیەکی گشتی بخرێتە گومانەوە.
هاوکات ڕەخنەش لە سەرۆک وەزیری بەریتانیا تەریسا مەی گیراوە لەسەر ئەوەی کە ئەو فەرمانەی ترامپی مەحکوم نەکرد کاتێک کە لە تورکیا لەگەڵ سەرۆک ڕەجەب تەیب ئەردۆغان کۆبۆوە. مەی لە تورکیا ڕایگەیاند " وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا بەرپرسیارە بەرامبەر ڕێبازەکانی ئەمەریکا لەسەر پەنابەران. بەریتانیشاش بەرپرسیارە لسەر ڕێبازەکانی بەریتانیا لەسەر پەنابەران."
کاتێک گەڕایەوە بەریتانیا مەی گوتی بەریتانیا هاوڕانییە لەگەڵ ئەم فەرمانەی ترامپ بۆ قەدەغەکردنی موسوڵمانان.
یاسادانەری بەریتانی هایدی ئالن لەسەر تۆڕی کۆمەڵایەتی ڕایگەیاند " ڕیبەرایەتی بەهێز مانای ئەوەیە نەترسی بەکەسێکی بەهێز بڵێیت کە هەلەی.... کارم بەوە نییە ڕێبەرایەتییەکەی چەندە گرنگ بێت دەبێت هەندێک هێڵ تێنەپەڕێندرێت."
یاسادانەریکی تر جێرمی کۆربان گوتی " پێویست بوو تەریسا مەی بەرگری لە بەریتانیا و بەهاکانمان بکات بە شەرمەزارکردنی کردارەکەی ترامپ."
بڕیارە سەرۆک ترامپ لە کۆتایی ئەمساڵدا سەردانی بەریتانیا بکات، بەڵام سارا وۆڵستن ئەندامی پەرلەمان ڕایگەیاند نابێت ئەو سەرۆکەی ئەمەریکا بانگهێشتبکرێت بۆ پەلەمان، ئەوانەی کە دەیانەوێت با لە شوێنێکی تر قسەیان بۆ بکات."
وەزیری دەرەوەی فەرەنسا ژێن مارک ئایراولت سەربارەت بە بڕیارەکەی ترامپ گوتی " پێشوازی کردن لە پەنابەرانی کە لە شەڕ و سەرکوتکردن هەڵاتوون بەشێکە لە ئەرکەکانمان."
وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا سیگمار گابرێل گوتی " وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا، کە تیایدا نەریتی کرستیان مانایەکی گرنگی هەیە. خۆشەویستی دراوسێکانت بەهای سەرەکی کرستیانە و ئەمە بریتییە لە یارمەتیدانی خەڵکیش."
ڕێتنۆ مارسودی وەزیری دەرەوەی ئیندۆنیسیا، کە زۆرترین دانیشتوانی موسوڵمانی هەیە، بەڵام یەکێک نییە لەو وڵاتانەی کە وڵاتیانی قەدەغەکرابن لە چوونە ناو ئەمەریکاوە، لە پەیامێکی سۆشیال میدیادا بە ئاژانسی ڕۆیتەرزی ڕاگەیاند " نیگەرانییەکی قوڵمان هەیە بەرامبەر ئەم ڕێبازە."
سەرۆک وەزیری کەنەدا جەستن ترودێو لە پۆستێکی تویتەریدا هەڵوێستی وڵاتەکەی لە مەڕ پەنابەران ڕاگەیاند و گوتی " ئەوانەی کە لە دەستی هەراسانکردن، تیرۆر و شەڕ هەڵدێن کەنەدییەکان پێشوازیتان لێ دەکەن بەبێ گوێدان بە ئاینەکەتان. هەمەجۆری هێزو توانای ئێمەیە # بەخێربێن بۆ کەنەدا."
ئەو ڕێبەری کەنەدا وێنەیەکی خۆشی داناوە کە لە فڕۆکەخانەی تۆڕانتۆ پێشوازی لە منداڵێکی سوریایی دەکات.
|
<urn:uuid:7c7a0d21-a335-43ac-98ca-c73ec58fa85a>
|
CC-MAIN-2017-34
|
https://www.dengiamerika.com/a/3697336.html
|
2017-08-23T23:21:05Z
|
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2017-34/segments/1502886124662.41/warc/CC-MAIN-20170823225412-20170824005412-00672.warc.gz
|
ckb
| 0.948108 |
Arab
| 4 |
{"ckb_Arab_score": 0.9481077790260315, "sdh_Arab_score": 0.03415019437670708, "hac_Arab_score": 0.017746955156326294}
|
ئەو چەکدارانەى داعش کەچەند شەوێک لەمەوبەر تاوەرەکانى کارەباى نێوان ناحیەکانى جەلەولا و سەعدیەیان لە پارێزگاى دیالە بۆمب ڕێژکرد و دوو تاوەریان تەقاندەوە ، لە دەریاچەى حەمرینەوە پەریونەتەوە و دزەیانکردوەتە ناوچەکە.
محەمەد عومەر بەرپرسى کۆمیتەى قەرەتەپەى یەکێتى، بەدەنگى ئەمەریکاى راگەیاند"جم و جۆڵى داعش لە ناوچەکەدا زۆر زیادیکردووە و پێشتریش پێشبینى کارى گێرە شێوێنى کراوە."
وتیشى"چەکدارەکان بۆمبى موگناتیسیان لە تاوەرەکانى کارەبا بەستبوو ، دوو لە تاوەرەکانیان تەقاندبویەوە و ئەو بۆمبانەش کەلکێنرابوون بۆ 4 تاوەرى تریانەوە پوچەڵکراونەتەوە."
پێشتر دەنگى ئەمەریکا بۆ یەکەمجار هەواڵى دزەکردنى چەکدارانى داعشى بۆ نزیک ناحیەى قەرەتەپە بڵاوکردەوە ، کەبە پێى وتەى بەرپرسانى ناوچەکە ژمارەیان نزیکەى 65 چەکدارە لە ناوچەکەدا و سەرجەمیان لەبنەرەتدا خەڵگى گوندە عەرەب نیشینەکانى سنورەکەن و بەم دواییانە لەموسڵ و حەویجە گەراونەتەوە بۆ ئەو ناوچەیە.
وەهاب ئەحمەد بەرێوەبەرى ناحیەى قەرەتەپە، بەدەنگى ئەمەریکاى راگەیاند" داعش بۆمبەکانیان بە هێڵى سەرەکى کارەباى نێوان جەلەولا و قەرەتەپەوە بەستبوو ، بەڵام بە شێوەیەکى کاتى کارەبا چاککراوەتەوە."
پێشتریش ئەو چەکدارانە پلانیان بۆ ئەنجامدانى تەقینەوە لە ڕێگەى ناردنى کەسى خۆکوژەوە بۆ ناو ناحیەى قەرەتەپە دارشتبوو، بەڵام هێزە ئەمنیەکان پلانەکەیان پوچەڵکردبویەوە و خۆکوژەکەیان لەبازگەى باکورى ناحیەکە کوشتبوو.
|
<urn:uuid:7fbacd3b-90d8-4325-95d5-8365a49fa625>
|
CC-MAIN-2017-34
|
https://www.dengiamerika.com/a/iraq-kurdistan-qara-tappa/3614372.html
|
2017-08-23T23:20:57Z
|
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2017-34/segments/1502886124662.41/warc/CC-MAIN-20170823225412-20170824005412-00672.warc.gz
|
ckb
| 0.768704 |
Arab
| 13 |
{"ckb_Arab_score": 0.7687036395072937, "sdh_Arab_score": 0.15890687704086304, "hac_Arab_score": 0.07231342792510986}
|
بۆ ئاسانی تێگه‌یشن له‌م گه‌مه‌یه باشتره به هه‌نگاو ڕوونیبكه‌مه‌وه:-
هه‌نگاوی یه‌كه‌م:- چوار ژماره‌ی سروشتی هه‌ڵبژێره { باشتر وایه ژماره‌كان بچوكبن له‌سه‌ره‌تادا}.
هه‌نگاوی دووهه‌م:- ژماره‌كانی هه‌نگاوی یه‌كه‌م له‌سه‌ر لێواری چوارگۆشه‌یه‌ك دابنێ .
هه‌نگاوی سێهه‌م:- ناوه‌ندی هه‌ر لایه‌كی چوارگۆشهكه دیاری بكه.
هه‌نگاوی چواره‌م :- له ناوه‌ندی هه‌رلایه‌ك جیاوازی دوو ژماره‌ی سه‌ر لاكه دابنێ . واته گه‌ر لایه‌كی چوارگۆشهكه دوو ژماره‌ی وه‌كو 4 وه 7 له‌سه‌ر بوو بن ئه‌وا ژماره گه‌وره‌كه له بچووكه‌كه ده‌رده‌كه‌ین كه ده‌كاته 3 وه له‌سه‌ر ناوه‌ندی ئه‌و لای چوارگۆشه‌یه داده‌نێین.
هه‌نگاوی پێنجه‌م:- هه‌ر چوار خالی ناوه‌ندی چوارگۆشهكه به‌یه‌ك بگه‌یه‌نه،واته چوارگۆشه‌یه‌كی نوێ دروست بكه له‌و چوار خاڵه.
هه‌نگاوی شه‌شه‌م:- بگه‌ڕێوه بۆ هه‌نگاوی سێهه‌م و هه‌مان شت له‌سه‌ر چوارگۆشه نوێكه { چوارگۆشه بچوكه‌كه} دووباره بكه‌ره‌وه.
گه‌ر له‌سه‌ر هه‌مان پرۆسه به‌رده‌وام بیت هه‌ست به‌هیچ شتێك ده‌كه‌یت؟ من هه‌ستی پێده‌كه‌م ئه‌ی تۆ؟
له‌خواره‌وه به نموونه‌یه‌ك ئه‌م پرۆسه‌یه ڕوونده‌كه‌ینه‌وه:-
- نموونه‌یه‌ی یه‌كه‌م:-
سه‌ره‌تا به‌وێنه‌یه‌ك له‌هه‌نگاوی یه‌ك تاوه‌كو هه‌نگاوی شه‌شه‌م روونده‌كه‌مه‌وه:-
ئه‌و چوار ژماره‌یه‌یه‌ی له هه‌نگاوی یه‌كه‌م هه‌ڵمبژاردوون بریتین له 2,3,5,1 .
ئێستایش له‌وێنه‌كه‌ی خواره‌وه ته‌واوی هه‌نگاوه‌كان خراوه‌ته ڕوو { ئایا ده‌توانین هه‌نگاوی تر بڕۆین؟}
له‌خواره بۆ ئاسانی تێگه‌یشتن، ژماره‌كانی سه‌ر لێواره‌كانی هه‌ر چوارگۆشهكه به‌شێوه‌ی ڕیزكراو (matrix) دهدهنێین، واته ریزی یه‌كه‌م ژماره‌ی سه‌ر چوارگۆشه بنهرهتیهكهیه، ریزی دووهه‌م ژماره‌ی سه‌ر چوارگۆشه‌ی پاش بنهرهتیهكهیه، هتد. بۆ نموونه ژماره 4 ریزی یه‌كه ده‌كاته ناوه‌ندی 5،1 وه دیاره جیاوازی نێوان ئه‌و دوو ژماره‌یه ده‌كاته 4. به‌هه‌مان شێوه .. گه‌ر 3,5 ده‌كاته 2 (ریزی دووهه‌م).. 2,3 ده‌كاته 1 .. وه له كۆتاییدا ده‌بێت 2 له‌گه‌ل 1 ( سه‌ره‌تا) وه‌ربگرین كه دیاره جیاوازهیهكه ده‌كاته 1. له‌خواره‌وه تاكۆتایی ڕوونكراوه‌ته‌وه.
گه‌ر بیرت مابێت له‌سه‌ره‌تای ئه‌م پۆسته‌دا پرسیاری ئه‌وه‌م لێ‌كردیت كه ئایا تیبینی هیچ ده‌كه‌یت؟ وه‌لامه‌كه ئه‌وه‌یه له كۆتاییدا له چوارگۆشه‌یه‌كدا ڕادهدهوهستین كه هه‌ر 4 ژماره‌كه‌ی سه‌ری سفره وه ناتوانین له‌وه زیاتر بڕۆین ( گه‌ر به‌رده‌وام بین ئه‌وا هه‌ر سفر ده‌رده‌چێته‌وه).
با دوونموونه‌ی تر وه‌ربگرین تا قه‌ناعه‌تت به ئیشه‌كه كه‌مێك زیاتر بیت :-
گه‌ر سه‌رنج له‌سه‌ر نموونه‌یه‌ك لای ڕاست بده‌ین ئه‌وه له هه‌نگاوی پێنجه‌مدا پرۆسه‌كه گه‌یشته 0 وه وه‌ستاین، به‌لام له نموونه‌كه‌ی لای چه‌پدا له هه‌نگاوی دهههمدا گه‌یشتین به 0 . كه‌واته مه‌رج نیه دوو نموونه‌ی جیاواز به‌هه‌مان ژماره‌ی هه‌نگاو بگه‌نه بنبه‌ست.
ئێستا كاتی ئه‌وه هاتووه تۆیش چوار ژماره‌ی تر تاقیبكه‌یته‌وه و بزانیت به‌هه‌مان شێوه له‌كۆتایی هه‌نگاوه‌كاندا ده‌گه‌یته بنبه‌ست ( مه‌به‌ست چوار سفره ).
دوای ئه‌وه‌ی ئه‌و سێ نموونه‌یه‌ی ئێره‌ت بینی له‌گه‌ل نموونه‌كه‌ی خۆتدا ( هیوادارم كردبێتت !) پرسیارێك لای من و له‌وانه‌یشه لای تۆیش دروست بووبێت كه ئه‌مه‌یه:-
– ئایا بۆ هه‌موو چوار ژماره‌یه‌ك ده‌بێت له كۆتایی هه‌نگاوه‌كاندا بگه‌ینه بنبه‌ست؟
هه‌ڵبه‌ت وهلامدانهی ئه‌و پرسیاره بهوهنابیت كه بچین ژماره‌ی تر تاقیبكهینهوه ( گه‌ر ملیۆنه‌ها نموونه‌یش وه‌ربگریت هێشتا به‌وه‌لامی ئه‌و پرسیاره دانانرێت ) ،چونكه ناكۆتا ژماره‌مان هه‌یه ، كه‌واته له‌ڕووی پراكتییهوه شتێكی گونجاو نیه كه بچین هه‌موو ژماره‌یه‌ك تاقیبكهینهوه. ئا لێره‌دا بیركاری فریامان ده‌كه‌وێت، دیاره مه‌به‌ستم له سه‌لمادنی بیركاریانهیه.
سه‌ره‌تا ده‌بیت كومه‌ڵێك شت باسبكه‌ین كه پێویستیمان پێیدهبیت له‌كاتی سهلماندنهكه:-
هه‌ر چوار ژماره‌یه‌كی سه‌ر چوار گۆشه‌كه به‌م شێوه‌یه ده‌رده‌برێن . وه مه‌به‌ستمان له گه‌وره‌ترین ژماره‌یه‌یه له‌هه‌ر چوار ژماره‌كه‌ی ناو .
وه دیاریشه چونكه هه‌ر چوار ژماره‌یه‌ك له‌ئه‌نجامی لێكدهركردنهوه دروست ده‌بێت، هه‌رگیز گه‌وره‌ترینی چوار ژماره‌یه‌كی نوێ له گه‌وره‌ترینی چوار ژماره‌كه‌ی پێش خۆی گه‌وره‌تر نابیت ( ده‌كرێت یه‌كسان بن به‌لام گه‌وره‌تر نابیت ). گه‌ر ئه‌م قسه‌یه‌ی سه‌روه به‌شێوه‌یه‌كی ماتماتیكی بنوسین ده‌ڵێین:-
وه دیاره مه‌به‌ستمان له هه‌نگاوه‌كه‌ی پاش .
گریمانه:- بۆ هه‌ر رێزێك ئه‌وا به‌لایه‌نی كه‌مه‌وه یه‌كێك له چوار ڕیزه ژماره‌كه‌ی دوای یان ژماره‌كانی ناوی جووت ده‌بن واته یان یان یان یان هه‌موو ژماره‌كانی ناوی جووت ده‌بیت.
بۆ سه‌لمادنی ئه‌مه من ته‌نها یه‌ك حاڵه‌ت وه‌رده‌گرم ئه‌وه‌ی تر بۆتۆی بهجێدههێڵێم:-
گریمان هه‌موو ژماره‌كانی ناوی جووت نیه، كه‌واته ده‌بیت یه‌كیك له ژماره‌كانی ناوی یان زیاتر تاك بێت ( له‌وانه‌یه هه‌موویشی تاك بێت ). من ته‌نها ئه‌و حاله‌ته وه‌رده‌گرم كه دوو ژماره‌یان جووته وه دوو ژماره‌یان تاكه. واته كه دیاره e كورتكراوه‌ی جوته وه o كورتكراوه‌ی تاكه. ئێستا هه‌ڵده‌ستم به دۆزینه‌وه‌ی كه ده‌كاته وه هه‌موومان ده‌زانین كه هه‌میشه جیاوازی نێوان ژماره‌ی تاك و جووت هه‌میشه تاك ده‌بیت، واته ژماره‌كانی ناو هه‌موویان تاك ده‌رده‌چن. ئێستا ئێشهكهمان ئاسان بوو، چونكه ده‌زانین كه جیاوازی نێوان دوو ژماره‌ی تاك هه‌میشه جووت ده‌بیت، كه دیاره ئه‌مه‌یش ده‌كاته ژماره‌كانی ناو واته . وه‌ك پێشتر ووتم گه‌ر یه‌كێك له حاله‌ته‌كانی تر وه‌ربگرێت ئه‌و به‌دڵنیاییه‌وه یه‌ك له‌مانه ژماره‌كانی ناوی ده‌بیت جووت بێت.
بۆ ڕوونكردنه‌وه‌ی ئه‌و حاڵه‌ته‌ی سه‌ره‌وه كه یه‌كێك له خۆی یان چوار چوارگۆشه‌كه‌ی پاشخۆی به‌لایه‌نی كه‌مه‌وه جووته له‌م وێنه‌یه به‌جوانی روونكراوه‌ته‌وه،له‌وێنه‌كه ته‌نها حاله‌تی پیشاندراوه ، ده‌توانیت به‌رێزت ئه‌وانی تر تاقیبكه‌یته‌وه.
ئێستا ته‌نها ئه‌وه‌ماوه بیسه‌لمێنین كه هه‌میشه ده‌گه‌ینه هه‌نگاوی بنبه‌ست ( مه‌به‌ست هه‌موو ژماره‌كان سفر ده‌ربچن وه‌كو .
بیردۆز:له گه‌مه‌ی چوار ژماره‌دا هه‌میشه ده‌گه‌ینه ئه‌و چوارگۆشه‌یه‌ی كه هه‌موو ژماره‌كانی سه‌ر لێواره‌كانی سفربن.
سه‌لماندن:- گریمان یه‌كه‌م چوارگۆشه‌ی كه‌له‌سه‌ره‌تاوه ده‌ستپێده‌كه‌ین ناوی ، دیاره دوای چه‌ند هه‌نگاوێك ده‌گه‌ینه چوارگۆشه‌یه‌كی تر به‌ناوی كه هه‌موو ژماره‌كانی ناوی جووته واته كه ژماره‌كانی ژماره‌ی سروشتین ( له‌وانه‌یه سفر بن) . وه گریمان گه‌وره‌ترین ژماره‌ی ناو ئه‌م چوارگۆشه‌یه ناوی. ئێستا چوارگۆشه‌یه‌كی تر دروست ده‌كه‌ین به‌ناوی كه ده‌كاته , وه دیاریشه كه واته گه‌وره‌ترین ژماره‌ی نیوهێنده‌ی گه‌وره‌ترین ژماره‌ی . به‌هه‌مان شێوه به‌رده‌وام ده‌بین له‌سه‌ر ئه‌م پرۆسه‌یه‌ی سه‌ره‌وه، هه‌موو جارێك چوارگۆشه‌یه‌كی تر ده‌دۆزینه‌وه كه نیوهێنده‌ی چوارگۆشه‌كه‌ی تره. به‌لام ئه‌وه‌مان بیرنه‌چێت هه‌موو جارێك گه‌وره‌ترین ژماره‌ی چوارگۆشهكه ده‌بێته نیوه. گریمان هه‌رچه‌نده به‌رده‌وامبین چوارگۆشهكه له سفردا ڕاناوه‌ستێت ئه‌و كاته گه‌وره‌ترینی ژماره‌كه ده‌بێته سالب، به‌لام ئه‌وه ده‌زانین كه جیاوازی نێوان دوو ژماره هه‌میشه موجه‌ب یان سفره .ئه‌مه‌یش دژیه‌كه ، كه‌واته ده‌بێت لهسفردا بوه‌ستێت.
ئه‌وه‌یش داواكراوهكهیه
سه‌رچاوه:-
ئه‌م سه‌رچاوه‌ی خواره‌وه پێشكه‌وتووه ( لێكۆڵینه‌وه‌ی زانستیه).
|
<urn:uuid:02eb1a4b-b6a6-4e44-8ae8-a8c11190f246>
|
CC-MAIN-2017-34
|
https://birkary.wordpress.com/2014/11/24/%DA%AF%D9%87%E2%80%8C%D9%85%D9%87%E2%80%8C%DB%8C-%DA%86%D9%88%D8%A7%D8%B1-%DA%98%D9%85%D8%A7%D8%B1%D9%87%E2%80%8C%D9%83%D9%87%E2%80%8C/
|
2017-08-18T08:54:34Z
|
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2017-34/segments/1502886104631.25/warc/CC-MAIN-20170818082911-20170818102911-00311.warc.gz
|
ckb
| 0.997175 |
Arab
| 4 |
{"ckb_Arab_score": 0.997175395488739}
|
پاش ئه‌وه‌ی ئه‌م شه‌و كاتژمێر 10 ی شه‌و به كاتی كوردستان كۆنگره‌ی ئه‌پڵ به‌ڕێوه چوو له‌ژێر ناونیشانی دووباره سڵاو به ئنگلیزی (helo again) ـه، كۆمه‌ڵێك نوێكاری و به‌رهه‌می نایاب ڕاگه‌یه‌نرا.
له كۆنگره‌كه‌دا ئه‌وه‌ی جێی باس بێت ته‌له‌فزیۆنی ئه‌پڵ تی ڤی بوو به زیاد كردنی كۆمه‌ڵێك تایبه‌ت مه‌ندی گرنگ و نایاب، زیاد كردنی یاری(Minecraft) له‌لایه‌ن كۆمپانیای مایكرۆسۆفته‌وه، هه‌روه‌ها پاش ئه‌وه‌ی به‌ڕێوبه‌ری جێبه‌جێكاری كۆمپانیای ئه‌پڵ هاته سه‌ر سه‌حنه و ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه له پلان و له تواناشیاندا هه‌یه كه یاری ڕاسته‌وخۆ بۆ نێو ته‌له‌فزیۆنی ئه‌پڵ تی ڤی زیاد بكه‌ن.
زیادكردنی ئه‌پلیكه‌یشنێك بۆ ڕێبه‌ری كردنی ته‌له‌فزیۆنی ئه‌پڵ تی ڤی، هه‌ر وه‌كوو چۆن له‌پێش ئه‌م كۆنفرانسه‌وه بۆ ئامێره‌كانی مۆبایله هۆشمه‌نده‌كانی ئه‌پڵ ڕاگه‌یه‌نرا، ئه‌م به‌رهه‌مه‌ش له مانگی ديسمبری ئه‌مساڵ و وه‌ك سه‌ره‌تایه‌ك له وڵاتی ئه‌مریكا ده‌خرێته به‌رده‌ست.
ڕاشی گه‌یاند كه ته‌له‌فزیۆنی ئه‌پڵ له سهرژمێریهكهیاندا ده‌ركه‌وتووه كه زیاد له 8000 به‌رنامه هه‌یه.
له‌و كۆنگره‌یه‌دا ماك بوك پرۆ خرایه به‌رده‌ست، به كۆمه‌ڵێك تایبه‌ت مه‌ندی ناوازه و گرنگه‌وه كه یه‌كێك له‌وانه زیادكردنی شریتێكی (له‌مس) ـه كه خۆی له خۆیدا ئه‌مه بۆ یه‌كه‌مجاره له میژووی ئه‌پڵ ئه‌م تایبه‌تمه‌ندیه زیادبكرێت، ماك بوك پرۆ به دوو قه‌باره‌ی جیاواز درووست كراوه كه یه‌كێكیان 13 ئینج ـه و ئه‌وی تریش 15 ئینج.
Touch Bar كۆمه‌ڵێك هێمای خێرای له‌سه‌ره ئه‌وانیش بریتین له، ناردنی په‌یام، سڕینه‌وه‌ی په‌یام، وه‌ڵامدانه‌وه‌ی خێرا، په‌یامی نوێ، وه كۆمه‌ڵێكی تریش، هه‌روه‌ها زیاد كردنی په‌نجه‌مۆر له‌سه‌ر Touch Bar .
تایبه‌ت مه‌ندیه‌كانی ئه‌پڵ تی ڤی بریتین له:
- Thinner body
- 13 and 15-inch sizes
- OLED touch panel
- Touch ID
- Thunderbolt 3
- USB-C ports
- USB 3.1 Gen 2 10Gb/s support
MacBook Pro 13 inch
- 2.9 GHz dual-core Intel Core i5 processor
- 8GB of memory
- Intel Iris Graphics
- and 256GB or 512GB of flash storage
MacBook Pro 15 inch
- 2.6 GHz or 2.7GHz quad-core Intel Core i7 processor
- 16GB of memory,
- a Radeon Pro 450 or 455,
- 256GB or 512GB of flash storage.
له كۆتاییدا پێویستیمان به‌وه‌یه نرخی ئه‌م ماك بووك پرۆیه بزانین، ئێمه وه‌كوو تیك ئای نرخهكهیتان بۆ ده‌خه‌ینه ڕوو كه له سه‌رچاوه‌یه‌كی ئنگلیزیه‌وه وه‌رمان گرتووه و سه‌رجه‌م كۆمپانیا به‌ناوبانگه‌كانی بواری فرۆشتنی ئۆنلاینی تێدایه.
MacBook Pro به وێنه
تیك ئای: ڕه‌نجه حسێن
|
<urn:uuid:feedd07e-3e98-408e-945d-1d444bf76d0f>
|
CC-MAIN-2017-34
|
http://techeye.org/browse/14824
|
2017-08-21T21:39:42Z
|
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2017-34/segments/1502886109670.98/warc/CC-MAIN-20170821211752-20170821231752-00337.warc.gz
|
ckb
| 0.950625 |
Arab
| 14 |
{"ckb_Arab_score": 0.9506250023841858, "sdh_Arab_score": 0.04415297135710716}
|
"سووڕی دەوران"
ناوی یەک لە هۆنراوە تاقانەکانی مامۆستا "هێمن"ـە کە لە ڕاستی دا شانۆنامەیەکی شاکارە کە لە وێژەی کوردی دا دەگمەنە. گەر نیشتمانی کوردان ئەمڕۆکە ئاوا کەییل و کاول نەبا، "سووڕی دەوران" شانبەشانی شانۆنامەکانی "شێکسپیر" ئەژماردەی بۆ دەکرا.
هەروەک لە نامیلیکەیەک دا کە کاک فاروق فەرهاد سەبارەت بەم بەرهەمە نووسیویانە، جیاوازی زۆر هەیە لە نێوان ئەم شێعرەی کە مامۆستا هێمن بە دەنگی خۆی دەیخوێنێتەوە و ئەو شێعرەی کە لە ناڵەی جودایی دا چاپ کراوە.
ئەم فایلە ٤٥ خوولەکە و هاوکات کۆمەڵە وشە و بەیتێک لە "سووڕی دەوران"ی تێدایە کە پێشتر بڵاو نەکراوەتەوە و یەکەم جارە کە دەیبیسین. Continue reading "مەڵبەندی هونەریی ماملێ بەرهەمێکی دەگمەنی مامۆستا "هێمن" بڵاو دەکاتەوە" »
پاشنیوەڕۆی ڕۆژی هەینی ١٧/٠٢/٢٠١٧ بە بەشداری جەماوەرێکی بەرچاو لە خەڵکی هونەرپەروەری قەڵادزێ و دەوروبەری ناوەندێکی کولتووری/هونەری کرایەوە. دە مەراسیمێک دا کە بەم بۆنەیەوە ساز کرابوو چەند هونەرمەندێک بە گووتنەوەی گۆرانی هەروەها بە شێعر و پەخشان بۆنەیەکەیان ڕازاندەوە. سەرەتا مامۆستا سامان مەرزە کە یەک لە بەڕێوەبەرانی ئەم ماڵەیە بە باسکردن لەسەر ئامانج و هۆکارەکانی کردنەوەی ئەم ماڵە بۆ بەشداربوان دوا. پاشان مامۆستا ڕێبین جەماڵ کە سەرپەرشتی گرووپی مۆسیقای دەکرد هەم بۆخۆی و هەم هونەرمەندان هێرش کوردە و هەواڵ محمد چەند گۆرانییەکی ماملێیان پێشکەش بە ئەویندارانی ماملێ کرد. هەروەها پێشکەشکاری بەرنامەکە بەڕێز ئاگا مەحمود و شاعیری بەناوبانگی شارەکە مامۆستا حەمید قەڵادزەیی بە خوێندنەوەی چەند شێعرێکی هەستبزوێن تین و تاوێکی ئەوتۆیان بەخشی بە کۆڕەکە. Continue reading ""ماڵی ماملێ" لە قەڵادزێ کرایەوە" »
تۆڕی میدیایی "گەلی کوردستان" بنکە لە سلێمانی، یەک لەم دەزگا مێدیاییانەیە کە بەردەوام سەرنجی تایبەتی بەخشیوەتە بواری هونەر و پرسە جیاوازەکانە ئەم ڕەهەندەی خستۆتە بەر باس و ڕاڤە. بۆ ئەم مەبەستەش بەردەوام بەشوێن چالاکییە هونەرییەکان دا دەڕوات و هەر جار مایک پێشکەشی هونەرمەندێک یا چالاکێکی ئەم بوارە دەکات تا هزری خۆیان بێننە زمان و لە چالاکییەکانیان بدوێن.
ئەم جارەیان لە ڕێکەوتی ١٣/٠٢/٢٠١٧ بەرنامەی (لە ڕۆژهەڵاتەوە) کە زیاتر دەڕوانێتە پرسە جیاوازەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، بوو بە خانەخوێی "مەڵبەندی هونەریی ماملێ". لەم بەرنامە یەک کاتژمێرییەدا بە تێر و تەسەلی کار و چالاکییەکان هەروەها، هەنگاوەکانی Continue reading "ڕادیۆ گەلی کوردستان میواندارێتی لە مەڵبەندی هونەریی ماملێ کرد" »
|
<urn:uuid:02e1dd67-617a-4d5a-92d0-2756b0b28ac7>
|
CC-MAIN-2017-34
|
http://www.mamle.net/?paged=3
|
2017-08-22T10:58:28Z
|
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2017-34/segments/1502886110578.17/warc/CC-MAIN-20170822104509-20170822124509-00386.warc.gz
|
ckb
| 0.893921 |
Arab
| 3 |
{"ckb_Arab_score": 0.893921434879303, "hac_Arab_score": 0.08807280659675598, "sdh_Arab_score": 0.01791248470544815}
|
جان ئێف. کێنیدی
جۆن فیتزگیرالد کەنەدی (ماوەی ژیان:٢٩ی ئایاری ١٩١٧ تاکوو ٢٢ی تشرینی دووەمی ١٩٦٣ لە ٤٦ ساڵیدا) ،کەسایەتی سیاسیی ئەمریکی و ٣٥هەمین سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا ، سەرەتا ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەران بووە دواتر بۆتە ئەندامی ئەنجومەنی پیران، لە ساڵی ١٩٦٠ و لەتەمەنی ٤٣ ساڵیدا لەلایەن حیزبی دیموکراتیەوە ھەڵبژێردرا بۆ سەرۆکایەتی ئەمریکا و لەئەنجامدا لە ریتشارد نیکسۆنی ڕکابەری بردەوە و بووه یەکەم کاسۆلیکی کە سەرۆکایەتی ئەمریکا بگرێتە دەست و ھەروەھا بەبچوکترین سەرۆکی ئەمریکا ھەژمارکراوە. جۆن کەنەدی لەکاتێکی ھەستیار و دژوار‌دا لەماوەی جەنگی سارددا سەرۆکایەتی ئەمریکای گرتە دەست و خاوەنی ھەڵوێستی بەھێز بووە لەبەرامبەر سۆڤیەتدا لەھەموو ڕویەکەوە، ھەر ئەمەش وایلێکردووە لەھەموو سەرۆکەکانی دیکەی ئەمریکا گرنگتربێت و لەلایەن خەڵکیشەوە خۆشەویستربێت، لەھەرە ڕوداوە گرنگەکان لەسەردەمی حوکمڕانی جۆن کەنەدیدا کردەوەی ھەڵکوتانی کەنداوی بەرازەکان و قەیرانی مووشەکی کووبا و دروستکرنی دیواری بەرلین و کێبڕکێی داگیرکردنی ئاسمان کە بەوە ناسراوە بەڵێنی داوە مرۆڤ بخاتە سەر زەوی ڕوویانداوه. لە ساڵی ١٩٦٢ کۆپتەرەکانی cia وێنەی چەند مووشەکێکیان گرتووە کە لەلایەن یەکێتی سۆڤیەتەوە لە کووبادا دامەزراوە و ئاڕاستەکەشی بەرەو ئەمریکا بووە و توانای ھەڵگرتنی سەری نەوەویان ھەبووە ھەر بۆیە جۆن کەنەدی ڕووبەڕوی مەترسیدارترین بڕیار بۆتەوە لەمێژودا، ئەگەر ھێرشی بکردایەتە سەر مووشەکەکان ڕەنگ بوو جەنگێکی نەوەوی لێبکەوتایەتەوە و زۆربەی وڵاتانی جیھان کاول ببوایە ئەگەریش دەستەوەستان بوەستایە و ھیچی نەکردبا مووشەکەکان مەترسیان لەسەر ئەمریکا دروست دەکرد و پێگەی ئەمریکاش لاواز دەبوو ئەگەر وەلامی مووشەکەکانی نەدایەتەوە، لەکۆتاییدا بڕیاریدا ھێزی دەریاوانی ئەمریکا ڕەوانە بکات تاکو ڕێگە بەسۆڤیەت نەدات پڕۆژەی دروستکردنی ئەو مووشەکانه تەواوبکات. دواتر لەگەڵ نیکیتا خرۆتشۆڤی سەرۆکی سۆڤیەت ڕێککەوتوون لەسەر ئەوەی مووشەکەکانی سۆڤیەت لە کووبا لاببرێن بەمەرجێک ئەمریکا کووبا داگیرنەکات. جۆن کەنەدی ناسراوە بەو سەرۆکەی بەڵێنی داوە کە مرۆڤ بگەیەنێتە سەر مانگ و بەسەلامەتیش بیگەڕێنێتەوە سەر زەوی، لە ٢٢ تشرینی دووەمی ساڵی ١٩٦٣ لەتەمەنی ٤٦ ساڵیدا کە بەسەردانێکی ڕەسمی لە شاری دالاس بووە بەفیشەک تیرۆر کراوه.
|
<urn:uuid:245824bc-f2c3-4eb3-90a5-4bcc9a040833>
|
CC-MAIN-2017-34
|
https://ckb.wikipedia.org/wiki/%D8%AC%D8%A7%D9%86_%D8%A6%DB%8E%D9%81._%DA%A9%DB%8E%D9%86%DB%8C%D8%AF%DB%8C
|
2017-08-21T04:46:20Z
|
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2017-34/segments/1502886107490.42/warc/CC-MAIN-20170821041654-20170821061654-00000.warc.gz
|
ckb
| 0.993555 |
Arab
| 31 |
{"ckb_Arab_score": 0.99355548620224}
|
حکومەتی هەرێمی کوردستان لەم ساڵدا دە خوێندکاری ڕەوانەی وڵاتی چین کرد بۆ ئەوەی نوێنەرایەتی کوردستان بکەن و هەروەها ڕایەڵەی پەیوەندی لەگەڵ وڵاتی چیندا بنیات بنێن ، ئەمەش لە پێناو ئەوەی پرۆگرامی ئاڵوگۆڕی خوێندکاریان هەبێت.
ڕەڤین دۆسکی لە بەشی کوردی دەنگی ئەمەریکا گفتوگۆی لەگەڵ ژمارەیەک لەو خوێندکارانە کردوە ئەوانەی بەشێکن لەو پرۆگرامە و سەردانی چینیان کردبوو ، بۆ ئەوەی باس لە ئەزمونی سەردانەکەیان بۆ چین بکەن و ئەوان چۆن یاریدەدەربن لە هێنانی ئەزمونی زیاتر بۆ کوردستان. ئەم خوێندکارە لاوانە گەرەکیانە توانایی زانستی خۆیان لە شتی بەکەڵکدا وەگەڕبخەن لە رێگەی ڕازیکردنی گەنجان لە کوردستان تا بۆ خوێندن ڕوو لە وڵاتانی جیاواز بکەن ، بۆ ئەوەی بە کەلتوری هەمەچەشنە ئاشنا بن.
خوێندکاران؛ ڕەند کاوە ، ڕامێن خەسرەو و ژینا عەڤدال باس لە نەبوونی سیستیمی پەروەردە لە کوردستان دەکەن و هەروەها چۆن حکومەت بتوانێت پرۆگرامی ئاڵوگۆڕی خوێندکاران باش بکات و چۆنیش ئەم پرۆگرامانە کاریگەریان لەسەر لاوانی کوردستان دەبێت.
زانیاری زیاتر لە دەقی وتووێژەکەدایە:
|
<urn:uuid:0e410cc9-9c45-4391-a21f-b7af9b0efcb7>
|
CC-MAIN-2017-34
|
https://www.dengiamerika.com/a/3604550.html
|
2017-08-17T08:05:40Z
|
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2017-34/segments/1502886102993.24/warc/CC-MAIN-20170817073135-20170817093135-00364.warc.gz
|
ckb
| 0.905347 |
Arab
| 12 |
{"ckb_Arab_score": 0.9053474068641663, "sdh_Arab_score": 0.05986589565873146, "hac_Arab_score": 0.034784264862537384}
|
ژمارەیەک کۆبوونەوەی گرنگ لەم دوو سێ ڕۆژەی ڕابردوودا کراون لەسەر دۆسێی سوریا، لەوانە؛ کۆبوونەوەکانی مۆسکۆ و ئانکەرە، مۆسکۆ و بەرلین، پەیوەندی تەلەفونی نێوان سەرۆکی ئەمریکا و سەرۆکی ڕوسیا، هەروەهاش کۆبوونەوەی ئاشتیانەی ئەستانە.
ئەنگێلا مێرکڵ و ڤلادمیر پوتن لە کۆبوونەوەکەیاندا باسیان لە دۆسێکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست کردوە، هەرچەندە حکومەتەکانی هەردوو وڵات جیاوازییەکی زۆریان هەیە لەسەر دۆسێی سوریا. مۆسکۆ هەرە بەهێزترین هاوپەیمانی بەشار ئەلئەسەد سەرۆکی سوریایە، لە دەمێکدا بەرلین بە ئاشکرایی و ڕاشکاوی داوای لابردنی ئەسەد دەکات لە دەسەڵاتدا.
بەڵام بەر لەو کۆبوونەوەیە کاربەدەستانی ئەڵمانیا دانیان بەوەدا ناوە پرۆسەی ئاشتی لە سوریادا بەبێ بەشداری ڕوسیا کە بە "ڕزگارکەری ڕژێمەکەی بەشار ئەلئەسەد" ناودێریان کردووە،نایەتە ئاراوە.
سەرچاوەکان لە ئەڵمانیا ئاماژەیان بەوە کردووە، دەشێت بەشێکی کۆبوونەوەی مێرکڵ-پوتن بە مەبەستی هەوڵێکی ڕژد بێت تا سەرۆکی ڕوسیا ڕێگە بە وڵاتانی تری بیانی بدات بەشداربن لە دانوستاندنەکانی ئاشتی سوریادا.
لە ئێستادا کۆبونەوەکانی ئەستانە بەڕێوە دەچن (ئەمڕۆ پێنجشەممە دووهەم ڕۆژی کۆبوونەوەکانە) ڕوسیا لە هەوڵی هێنانە ئارای ئاگربەستێکی تۆکمەدایە لە نێوان لایەنە بەشەڕچووەکاندا و لەم کۆبوونەوانەدا تەنها تورکیا و ئێران بەشدارن.
ستیڤان دی مەستورا، نێردراوی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ سوریا لە لێدوانەکانی ئەم دواییەیدا دانی بەوەدا ناوە هەوڵەکانی پێشتر بۆ ئاشتی دراون، شکستیان هێناوە و هیچ بەرەوپێشچوونێکیش بەدی نەکراوە و ئەو دانوستاندنانەش کە ڕوسیا بەڕێوەیبردوون ئەنجامێکی ئەوتۆیان نەبووە.
لە یەکەم پەیوەندی تەلەفونیدا لەوەتای هێرشە موشەکییەکانی ئەمریکا بۆ سەر ئەو هێزانەی مۆسکۆ پشتیوانی‌یان دەکات لە سوریادا، دانۆڵد ترامپ سەرۆکی وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا قایل بوو بە ناردنی نوێنەرێک بۆ کۆبوونەوەکەی ئەستانە کە ڕۆژی چوارشەممە دەستی پێ‌کرد، بێ لەوەش باسیان لە دیدارێک کردووە تا لە مانگی حەوتدا و لە ئەڵمانیا کۆببنەوە.
ئاماژەکان وەها نیشان دەدەن لەسەر دروستکردنی هەرێمێکی پارێزراو لە سوریادا جیاوازی هەبن. لە ڕاگەیاندنێکی کۆشکی سپی‌دا باس لە وتووێژی هەردوو سەرۆک کراوە لەسەر دیاریکردنی ئەو هەرێمە، بەڵام لە ڕاگەیاندنەکەی کرملندا هیچ باسێک لەو هەرێمە پارێزراوە نەکراوە و دەمڕاستی ڤلادمیر پوتن دەڵێت ئەو بابەتە بە وردی قسەی لەسەر نەکراوە.
میوانی بەرنامە:
سەردار عەبدوڵا، نوسەر و شیکەرەوەی سیاسی
سەرۆکی تورکیا و سەرۆکی ڕوسیا وەک لە ڕاگەیاندنەکانیشدا باس کراوە لەگەڵ پێکهێنانی ئەو هەرێمە پارێزراوەدان لە سوریای بە شەڕ وێرانبوودا.
لە کۆبوونەوەکەی ڕۆژی چوارشەممەیاندا ڕەجەب تەیب ئەردۆغان و ڤلادمیر پوتن هیوای خۆیان دەربڕی حکومەتی سوریا و ئۆپزسیۆن پێشنیازە نوێیەکان بۆ هێورکردنەوەی قەیرانی سوریا پەسەند بکەن کە شەش ساڵە بەردەوامە و بە سەدان هەزار کەسی تیادا کوژراون و بە سەدان هەزار کەسی تریش ئاوارە بوون.
ئانکەرە و مۆسکۆ بەشداریەکی قوڵیان هەیە لە شەڕی سوریادا و هەردوو وڵات هێزی خۆیانیان لەسەر زەوی ئەو وڵاتە هەیە.
لە ئێستادا ڕژێمی سوریا دەستی گرتۆتەوە بەسەر بەشێکی زۆری وڵاتەکەدا و لەگەڵ تەواوی ئەو هەوڵە دیپلۆماسیانەی دەدرێن هیچ ئاماژەیەک لە ئارادا نییە بۆ ڕاگرتنی شەڕ، بەڵام بە ڕاستەوخۆ بێت یان ناڕاستەوخۆ دەگوترێت لە ڕاڕەوەکاندا باس لە ئەگەرەکانی گۆڕانکاری لە ناوچەکەدا دەکرێت.
زۆرێک لە سیاسییەکانی کوردیش باسیان لەو ئەگەری گۆڕانکاریانە کردووە، بەڵام ناڵێن چۆن و چی دەبن.
کورد بەشێکی سەرەکی شەڕی دژی تێرۆریستانی دەوڵەتی ئیسلامی بووە، و ئێستاش لە ڕۆژئاوای کوردستان، کورد هێزی سەرەکی (هێزەکانی سوریای دیموکرات) ە کە ئەمریکا پشتیوانی دەکات و پێشڕەوییەکی بەرچاویشی کردووە لە شەڕی ڕزگارکردنی شاری ڕققە پایتەختی دیفاکتۆی دەوڵەتی خەلافەت.
زۆرێک لە سیاسییەکانی هەرێمی کوردستانی عێراق جەختیان دەکردەوە کە کورد لە بری کۆمەڵگەی نێونەتەوەیی شەڕی دژی داعش دەکات و پارێزگاری لە ئاسایشی ناوچەکە و ئاسایشی نێونەتەوەییش دەکات.
لەگەڵ ئەم هەموو جۆرە لێدوانانەدا بەڵام کورد بەشدار نییە لە هیچ یەکێک لەو وتووێژانەدا و وەک هەندێک لە شیکەرەوە باسی دەکەن لەو کۆبوونەوانەدا کورد پەراوێزخراوە لەبەر دوو هۆکار، یەکەمیان فشاری وڵاتانی ناوچەکەیە و دووهەمیشیان هۆکارە ناوخۆییەکانە و شکستهێنانی لە دۆزینەوەی چارەسەریە بۆ گرفت و ئاڵۆزیە سیاسییەکانی نێوان لایەنەکانیەتی، وەک دەگوترێت هێندەی ئەوەی کورد خۆی بە کێشە لابەلا ناوخۆییەکانیەوە سەرقاڵ کردووە، هێندە ئاگاداری ئاڵوگۆڕەکان نییە لە هاوکێشەکانی ناوچەکەدا.
ئایا دۆسێی کورد لە کوێی ئەم کۆبوونەوانەدان؟
کاتێک دەگوترێت گۆڕانکاری بەڕێوەن، ئایا ئەو گۆڕانکاریانە چین کە باسدەکرێن؟
ئایا کورد دەبێتە فاکتەری گۆڕانکارییەکان یان هەر لە چاوەڕوانیدا دەبێت؟
ئایا مۆسکۆ و ئانکەرە پێکەوە و بەبێ بوونی واشنتۆن دەتوانن هاوکێشەکانی ناوچەکە بگۆڕن؟
سەردار عەبدوڵا، نوسەر و شیکەرەوەی سیاسی لە بەرنامەی لەگەڵ ڕووداوەکاندا وەڵامی ئەم پرسیارانە و پرسیار و سەرنجەکانی ئێوەی ئازیزیش دەداتەوە:
|
<urn:uuid:9c0cd7ca-9c61-40c3-aeba-21e495fe5b6c>
|
CC-MAIN-2017-34
|
https://www.dengiamerika.com/a/3838135.html
|
2017-08-17T08:05:45Z
|
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2017-34/segments/1502886102993.24/warc/CC-MAIN-20170817073135-20170817093135-00364.warc.gz
|
ckb
| 0.898429 |
Arab
| 7 |
{"ckb_Arab_score": 0.8984294533729553, "sdh_Arab_score": 0.0799531638622284, "hac_Arab_score": 0.021588636562228203}
|
بە پێ سەرچاوەکانی رۆژئاوای کوردستان، ئەمرۆ یەکشەممە رێکەوتی ٢٠ی بەفرانباری ١٣٩٤ی هەتاوی (١٠ی ژانویە ٢٠١٦ی زایینی)، فرۆکە شەڕکەرەکانی هاوپەیمانان لە رۆژئاوای کوردستان گوندێکی دەڤەری "گرێ سپی"-یان بوردومان کرد و لە ئەنجامدا پێنج هاونیشتیمانی کوردی دەڤەرەکە گیانیان لەدەست دا.
ناوەندی راگەیاندنی هێزەکانی سیواری رەقە لە راگەیێندراوێکدا بڵاویان کردەوە کە "فرۆکە جەنگیەکانی هاوپەیمانان، بوردومانی شارەدێی'عەین عیسا'-یان کردووە و لە ئاکامدا پێنج هاوڵاتی سڤیل گیانی خۆیان لەدەستداوە".
لە بەشێکی تری راگەیێندراوەکەدا بە وردی ئاماژە بە شوێنی بوردومانەکە و ناوی هاوڵاتیان کراوە و هاتووە "لە ئاکامی ئەو بوردومانەدا لە گوندی 'شیفاک' لە رۆژئاوای شارەدێ 'عین عیسا' پێنج هاوڵاتی کە ناوی یەکێکیان خەلەف عەسکەرە هاوکات لەگەڵ سێ منداڵی خۆی و کچێکی برازای بە هۆی بوردومانی فرۆکەجەنگیەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی گیانی خۆیان لەدەستداوە".
شارەدێ 'عین عیسا' لە باشووری هەرێمی 'گرێ سپی' رۆژئاوای کوردستان هەڵکەوتووە و ئێستاکە لەژێر
کونترۆڵی هێزەکانی سوریای دێموکراتدایە.
|
<urn:uuid:d2d1e83c-2029-453d-97f8-f33309a12d01>
|
CC-MAIN-2017-34
|
http://www.rojikurd.net/%D9%81%D8%B1%DB%86%DA%A9%DB%95%DA%A9%D8%A7%D9%86%DB%8C-%D9%87%D8%A7%D9%88%D9%BE%DB%95%DB%8C%D9%85%D8%A7%D9%86%D8%A7%D9%86%D8%8C%D8%AF%DB%95%DA%A4%DB%95%D8%B1%DB%8E%DA%A9%DB%8C-%DA%A9%D9%88%D8%B1%D8%AF/
|
2017-08-20T19:15:23Z
|
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2017-34/segments/1502886106984.52/warc/CC-MAIN-20170820185216-20170820205216-00684.warc.gz
|
ckb
| 0.779014 |
Arab
| 19 |
{"ckb_Arab_score": 0.7790135741233826, "sdh_Arab_score": 0.11336012929677963, "hac_Arab_score": 0.10733062028884888}
|
ڕۆژی کورد: دوابەدوای کێشەی دەست تێوەردانی ڕووسیە لە هەڵبژاردنەکانی ئەمریکا، ئەو جارە فەڕانسەش لەمەڕ دەست تێوەردانی ڕووسیە لە هەڵبژاردنی داهاتووی ئەو وڵاتە، هۆشداری دا.
دوای ئەوەی کە هاوکارەکانی ئیمانۆیێل ماکرۆن، یەکێک لە بەربژێرە سەربەخۆکانی هەڵبژاردنی سەرۆک کۆماریی فەڕانسە، ڕووسیەیان بە دەست تێوەردان لە هەڵبژاردنی ئەو وڵاتە و هێرشی سایبێری بۆ سەر ماڵپەڕ و سێروێرەکانی هەڵمەتی هەڵبژاردنی فەڕانسە تاوانبار کرد، وەزارەتی دەرەوەی فەڕانسە لەمبارەوە هۆشداری دایە مسکۆ و داوای لێدەکات خۆی لە دەست تێوەردان لە هەڵبژاردنی ئەو وڵاتە بپارێزێت.
وەزارەتی دەرەوەی فەڕانسە ڕایگەیاندووە کە ئەوان بە هیچ شێوەیەک دەست تێوەردان لە هەڵبژاردنی وڵاتەکەیان قەبووڵ ناکەن.
ژان مارک ئۆرۆ لەمبارەوە دەڵێ: "ئێمە هیچ چەشنە دەست تێوەردانێک بە هەر شێوەیەک، لە ڕەوتی هەڵبژاردنی وڵاتەکەمان قەبووڵ ناکەین جا چ ڕووسیە بیکات و چ هەر وڵات و لایەنێکی تر".
ئۆرۆ هەروەها هەڕەشەی ئەوەشی کردووە کە لە ئەگەری هاتنە ئارای هەوڵێکی ئەوتۆ، ئەوا ئەوانیش هەڵوێستی هاوشێوەیان دەبێتەوە.
بەڵام کۆشکی کرملین، ئەمڕۆ پێنج شەممە ٢٧ی ڕێبەندان، ئەنجام دانی هەوڵێکی ئەوتۆی لە لایەن ڕووسیەوە ڕەت کردەوە و ڕاشیگەیاندووە کە سکاڵای ئەوان لەسەر بنکە ئاسایشییەکانی ئەمریکاش هەر لەسەر جێی خۆیەتی.
پێشتریش هەندێک لە بەرپرسەکانی وڵاتی ئاڵمان لەمەڕ خۆتێهەڵقوتاندن و دەست تێوەردان و هێرشی سایبێری لەلایەن ڕووسیە یان لایەنی سەر بە ئەو وڵاتە لە هەڵبژاردنەکانی پارلمانی ئاڵمان لە ساڵی ٢٠١٧، هۆشدارییان دابوو.
|
<urn:uuid:c52a6d28-18ca-4d52-ba5c-5c836bf0b001>
|
CC-MAIN-2017-34
|
http://www.rojikurd.net/%D9%81%DB%95%DA%95%D8%A7%D9%86%D8%B3%DB%95-%D9%84%DB%95%D9%85%DB%95%DA%95-%D8%AF%DB%95%D8%B3%D8%AA-%D8%AA%DB%8E%D9%88%DB%95%D8%B1%D8%AF%D8%A7%D9%86-%D9%84%DB%95-%D9%87%DB%95%DA%B5%D8%A8%DA%98%D8%A7/
|
2017-08-20T19:21:03Z
|
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2017-34/segments/1502886106984.52/warc/CC-MAIN-20170820185216-20170820205216-00684.warc.gz
|
ckb
| 0.787812 |
Arab
| 18 |
{"ckb_Arab_score": 0.7878119349479675, "sdh_Arab_score": 0.17739184200763702, "hac_Arab_score": 0.03474370390176773}
|
بە سەرنجدان بە شێوەی ئەندامی سێکسی پیاوان کە لەدەرەوەی جەستەدایە، توێژەرانیش هەستاون بە ئەنجامدانی لێکۆڵینەوە لەو بابەتە. هەڵبەتە کە تا ئێستا نەیانتوانیەوە بگەنە ئەنجامی لێکچوو بەڵام گوزارشتێکی سەبارەت بەوەی کە جلی ژێرەوەی تەنگ کاریگەری نیگەتیڤی هەیە لەسەر ژمارەی سپێرم نەبووە، بەڵام ئەنجامی لێکۆڵینەوەیەک کە لە ساڵی ١٩٨٨ لە بڵاوکراوەی ئۆرۆلۆژی بڵاو کرایەوە ئەوەی دەرخست کە لەبەر کردنی جلی ژێرەوەی تەسک و تەنگ کاریگەریەکی ئەوتۆی خراپی نییە، بەڵام بە گشتی خستنە ژێر گوشاری هێلکە گونەکان کارێکی باش نییە گەیشتنی خوێن ڕادەگرێت و هەروەها کاریگەری لەسەر سپرم تا ڕادەیەک دەبێت.
|
<urn:uuid:d7a1b361-3af3-45f8-a629-9324c4e01c37>
|
CC-MAIN-2017-34
|
https://sexzane.wordpress.com/2013/10/14/%DA%A9%D8%A7%D8%B1%DB%8C%DA%AF%DB%95%D8%B1%DB%8C-%D8%AC%D9%84%DB%8C-%DA%98%DB%8E%D8%B1%DB%95%D9%88%DB%95-%D9%84%DB%95%D8%B3%DB%95%D8%B1-%D8%AA%D9%88%D8%A7%D9%86%D8%A7%DB%8C-%D8%B3%DB%8E%DA%A9%D8%B3/
|
2017-08-22T16:47:56Z
|
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2017-34/segments/1502886112533.84/warc/CC-MAIN-20170822162608-20170822182608-00422.warc.gz
|
ckb
| 0.989903 |
Arab
| 8 |
{"ckb_Arab_score": 0.9899032711982727}
|
(سیامه‌ند)
١١ى بانهمهرِ رۆژى جیهانى مندالانه، دیارى كردنى رۆژێك بۆ مندالان، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ى كارێكى باش و په‌سه‌نده له‌هه‌مانكاتدا، ده‌بێته هاندهریێك بۆ ئه‌وه‌ى كۆمه‌ڵگا به گشتى و ده‌سه‌لات و دایكان و باوكان به‌تایبه‌ت، بایه‌خى پێویست به‌منداڵ بده‌ن.
دیاره له‌كۆمه‌ڵگاى ئێمه‌دا، به هۆى ئه‌و رێوشوێنه كۆن و سووننهتیانه كه‌متر بایه‌خ به‌مندالان و پێداویستی و داواكانیان دراوه و زۆرجار مافى سه‌ره‌تایی منداڵ هه‌ر له‌دابین كردنى خواردن و ره‌خساندنى شوێنى گاڵته و گه‌پ كردن له‌به‌رچاو نه‌گیراوه. له‌كۆمه‌ڵگاى ئێمه‌دا مندالان، له‌جیات ئه‌وه‌ى به‌باشی بار بهێندرێن و هه‌ل و مه‌رجیان بۆ برهخسێندرێ كه گه‌شه بستێنن و هووشیار و زانا بن، به‌داخه‌وه ده‌كه‌ونه به‌ر ههرِهشه و فشار و ته‌نانه‌ت لێدان و سووكایه‌تى پێ كردن.
ده‌ردى گه‌وره ئه‌وه‌یه كه له چوارچێوه‌ى خێزاندا، زۆر كه‌م....
بایه‌خ به مندالان و حه‌زه‌كانیان ده‌درێ، هه‌روه‌ها ده‌سه‌لاتیش كه‌مترین بایه‌خ و گرینگى به‌مندالان و چاره‌نووسیان ده‌ده‌ا، هه‌ر بۆیه ده‌بینین كه له‌ئێران و كوردستان به‌هه‌زاران منداڵ تووشی نه‌خۆشی ده‌روونى و جه‌سته‌یی ده‌بنه‌وه، له‌خوێندن دادهبرِێن و ده‌كه‌ونه به‌ركارى قورس و تاقه‌ت پرۆكێن. هه‌روه‌ها هه‌ل و مه‌رجى ناله‌بارى سیاسی و كردارى ده‌سه‌لاتداران له‌ئێران، ته‌نیا هه‌ر سه‌ركووت و گه‌نده‌ڵى و كاولكاریه، كه ئه‌و سیاسه‌ته خراپ و ناته‌ندورستانه راسته‌وخۆ كار ده‌كاته سه‌ر مندالان و هه‌ل و مه‌رجى ده‌رونیان ناله‌بار و ناجێگیر ده‌كا.
كاتێك ده‌سه‌لات بایه‌خ به‌مندالان و شێوه‌ى په‌روه‌رده‌یان و جێگه‌ى كایه و گاڵته‌كردنیان نادات. كاتێك مه‌دره‌سه و ناوه‌نده‌كانى خوێندن و خانه‌ى مندالان لهدواكهوتووترین شێوه‌ى به‌رێوه‌به‌رى و ئیستاندارده جیهانیه‌كانن. كاتێك ژماره‌یێكى زۆر لهمندالان كه‌سێكیان یان چه‌ند كه‌س له‌ئه‌ندامانى خانه‌واده‌یان له‌زینداندان و ههرِهشهى ده‌سه‌لاتیان له‌سه‌ره، ئیتر چۆن ده‌كرێ مندالان دڵخۆش و هومێدوار بن و چاوهروانیهیان لێ بكرێ گه‌شه بستێنن و به‌ره‌وپێش بچن. له‌ئێرانى ژێرده‌سه‌لاتى ئاخونده‌كان ژیان ئاسایی نییه، ته‌نانه‌ت، ده‌سه‌لاتداران ده‌خاڵه‌ت له‌چوارچێوه‌ى خانه‌واده‌شدا ده‌كه‌ن و ناهێڵن خه‌ڵك ئاسووده بن، دیاره له هه‌ل و مه‌رجێكى ئاوادا، بێ گومان، مندالان تووشی حاڵه‌تى ده‌روونى ناله‌بار ده‌بن و ئه‌و وه‌زعه كارده‌كاته سه‌ر خوێندن و ئه‌رك و كاره‌كانیان. ئێرانێكى خاوه‌ن سه‌رچاوه‌ى به‌رین و زۆرى سروشتى كه نرخى هه‌ر یه‌ك له‌و سه‌رچاوه سروشتیانه، ملیاردها دۆلاره و ئه‌گه‌ر به‌شێوه‌ى دروست كه‌ڵكیان لێ وه‌رگرێ، ده‌كرێ هه‌ر ئێرانیه‌ك به‌ئاسووده‌یی بژى. به‌لام ده‌سه‌لات به‌شێوه‌یێكى نازانستیانه و دوور له رێ وشوێنه زانستی و ئابوورییه‌كان به فیرۆیان ده‌ده‌ن. به‌ڵێ ئێرانێكى ده‌وڵه‌مه‌ند و پرِ له‌داهات و خاوه‌ن سه‌رمایه به‌داخه‌وه، خێرهكانى بۆ ترۆریسته‌كان و چه‌ك و چۆڵ كرین وهه‌روه‌ها له‌دژى میلله‌ت به فیرۆ ده‌درێ.
بێگومان كاتێك ده‌توانین چاوه‌رێ بین كه مندالان گه‌شه بستێنن و پێش بكه‌ون كه هه‌ل و مه‌رجى باشیان بۆ ئاماده بكرێ، ژیانیان دابین بكرێ، ههرِهشهى خانه‌واده و دایك و باوكیان له‌سه‌ر نه‌بێ و به شێوه‌ى دروست په‌روه‌رده بكرێن. له‌وانه‌ش گرینگتر ئه‌وه‌یه كه ده‌سه‌لات ده‌بێ، ده‌سه‌لاتێكى دیموكراتیك بێ و به‌ردى بناخهى ئه‌رك و فه‌رمانه‌كانى خزمه‌ت به هاولاتیان و دهستهبهركرانى مافى هه‌ر تاكێك له‌كۆمه‌ڵگادا بێ. بۆیه به‌داخه‌وه تا ده‌سه‌لاتى ملهورى ئاخوندى حوكمى وولات بكا، هیچ كات مندالان هه‌ست به ئاسووده‌یی ناكه‌ن. هه‌روه‌ها تا ئه‌و كاته‌ى فه‌رهه‌نگى په‌روه‌رده كردن و بارهێنانى مندالان نه‌گۆرین و دوور نه‌كه‌وینه‌وه له‌شێوه بارهێنانى توند و ووشك كه ده‌رفه‌ت و ده‌ورێك بۆ گه‌شه‌ى منداڵ له‌بار نابێ، گرانه مندالان گه‌شه بستێنن و ئاسووده بن.
بۆیه پێویسته دایكان و باوكان به‌شێوه‌ى دروست هه‌لس و كه‌وت له‌گه‌ڵ منداڵه‌كانیان بكه‌ن و هه‌وڵ بده‌ن له‌توندوتیژى دوور بكه‌ونه‌وه. دیاره هێندێك له‌په‌روه‌رده و شێوه‌ى بارهێنانى كۆن جێگه‌ى بایه‌خن هه‌ر بۆیه ده‌كرێ بهلهبهرچاوگرتنى دیارده باشه‌كانى رابردوو و تێكه‌ڵ كردنیان له‌گه‌ڵ دیارده و شێوه‌ى په‌روه‌رده‌ى سه‌رده‌میانه، مندالان به باشی و به‌شێوه‌ى شیاو په‌روه‌رده بكرێن.
بێگومان جگه‌رگۆشه‌كان هیوا و هومێدى دوارۆژى دایك و باوك و كۆمه‌ڵگه و نیشتمانن، هه‌ر بۆیه بایه‌خ دان پێیان بایه‌خ دانه به نیشتمان و نه‌ته‌وه.
جارێكى دیكه پێرۆزبایی رۆژه مندالان له‌سه‌رجه‌م مندالانى كورد و مندالانى سه‌رانسه‌رى ئێران ده‌كه‌ین و هیوادارین به وردى و به‌بایه‌خه‌وه بروانینه داهاتووى مندالان و به‌شێوه‌یێكى دروست و شیاو په‌روه‌رده‌یان بكه‌ین.
|
<urn:uuid:2078159b-130f-4025-be9e-17bdcbd7c52b>
|
CC-MAIN-2017-34
|
http://khabatmedia.com/modules.php?name=News&file=article&sid=3706
|
2017-08-21T11:48:39Z
|
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2017-34/segments/1502886108268.39/warc/CC-MAIN-20170821114342-20170821134342-00673.warc.gz
|
ckb
| 0.984213 |
Arab
| 6 |
{"ckb_Arab_score": 0.9842126369476318, "sdh_Arab_score": 0.014700960367918015}
|
سوید له بکوژانی کۆنه مه‌ئمووری عیراقی ده‌گه‌ڕێ
پۆلیسی ئاسایشی سوید، سێپو، بۆ هه‌ڵدانی مه‌ته‌ڵۆکی یه‌کێ له سه‌رسوڕهێنه‌رترین رقهتڵه سیاسییه‌کانی مێژووی هاوچه‌رخی خۆی، ئاگادارییه‌کی له چه‌ندین ڕۆژنامه‌ی عێراقیدا چاپ کردووه و داوای هاوکاریی کردووه.
له سه‌ره‌تاکانی ۱۹۸۰دا مه‌جید حوسێن یه‌کێ له مه‌ئمووره‌کانی ئاسایشی ڕژێمی سه‌دام حوسێن، سه‌رکۆماری له‌ناوچووی عیراق، حازر نه‌بوو درێژه به هاوکاریی له‌گه‌ڵ ڕژێمی سه‌دام حوسێن بدات و خۆی گه‌یانده سوید و داوای په‌نابه‌ریی سیاسی کرد که له لایه‌ن به‌رپرسانی سویدییه‌وه قه‌بووڵ کرا. ئه‌و پاش گه‌یشتن به سوید هه‌ڕه‌شه‌ی له حوکوومه‌تی سه‌دام کرد که بێتوو له‌گه‌ڵ هاتنه ده‌ره‌وه‌ی ژن و منداڵه‌کانی له عێراق نه‌یاری بکه‌ن ئه‌وا ته‌واوی ڕازه‌کانی تۆڕی جاسووسیی سه‌دام حوسێن له عێراقدا ئاشکرا ده‌کات.
به پێی قسه‌کانی کارناسانی ئاسایشی سوید، حوکوومه‌تی سه‌دام حوسێن که له ڕاکردنی ئه‌و مه‌ئمووره زانیارییه‌ی خۆی بۆ سوید و داوای په‌ناخوازییه‌که‌ی یه‌کجار تووڕه ببوو، تاقمێکی بۆ کوشتنی مه‌جید حه‌سه‌ن ڕه‌وانه کرد تا ببێته ده‌رسێک بۆ مهئموورهکانیتری حوکوومه‌ته‌که‌ی. ئه‌م قه‌تڵه دڵڕه‌قانه له ڕۆژی نۆی جانیڤه‌ریی ۱۹۸۵ دا سه‌ری گرت و بوو به سه‌رسوڕهێنه‌رترین و مه‌زنترین قه‌تڵی سیاسیی دیرۆکی جینایی سوید.
حوکوومه‌تی سه‌دام حوسێن بۆ خستنه دا‌و و کوشتنی ئه‌و مه‌ئمووره زانیارییه‌ی پێشووی خۆی، که‌ڵکی له دهستهندهیهکی کاریگه‌ر وه‌رگرت. ئه‌ویش ژنێکی جوان و له‌باری عێراقی به ناوێکی خوازراوه‌وه که له‌گه‌ڵ دوو پیاوکوژ به دێنه ستۆکهۆڵم. ئه‌و ژنه خۆی ده‌خاته سه‌ر ڕێی مه‌جید حه‌سه‌ن و ده‌توانێ له ڕۆژی نۆی جانیڤه‌ریی ۱۹۸۵ دا بیکێشێته یه‌کێ له ژووره‌کانی هۆتێلی ئارکادیا له ناوه‌ندی شاری ستۆکهۆڵم.
له‌م ژووره‌ی هۆتێلدا دوو مه‌ئمووره ئاسایشه‌کانی ڕژێم، چاوه‌ڕێی هاتنی کۆنه هاوکاری خۆیان ده‌کرد. هه‌ر له‌وێ مه‌جید حه‌سه‌ن ده‌کووژن و له‌شی به شێوه‌یه‌کی دوور له زه‌ین ده‌ئه‌نجنن و ده‌یکه‌نه ۴۸ له‌ت. دوو مانگ دواتر ئه‌و ئه‌ندامه لهتکراوانهی له‌شی مهئموورهکهی ئاسایشی عێراقی له شه‌ش کیسه‌ی نایلۆن، عه‌لاگه و دوو جانتای ده‌ستیدا له حاڵێکدا که فڕێدرابووه سه‌ر به‌فر، له کلێسه‌ی گروودینگێ له گه‌ڕه‌کی تومبا له ستۆکهۆڵم ده‌دۆزنه‌وه.
شه‌ش مانگ دوای ئه‌و ڕووداوه، پۆلیسی ئاسایشی سوید، سێپۆ، ئه‌و ژنه‌ی مه‌جیدی هێنابۆوه شوێنی قه‌تڵ که‌شف ده‌کا و وێنه‌یه‌کی لێ ده‌ست ده‌که‌وێ. هه‌ر ئه‌وکات حوکمی ده‌ست به‌سه‌رکرانی ئه‌و ژنه له نه‌بوونیی خۆیدا ده‌رده‌چێ به‌ڵام پۆلیس هه‌رگیز ناتوانێ بیگرێ.
فایلی ئه‌و قه‌تڵه پاش دوو ساڵی‌تر له به‌ر درێژخایاندنی ماوه‌ی به سه‌ره‌نجامگه‌یاندنی، بۆ هه‌میشه داده‌خرێ. هه‌ر بۆیه‌ش پۆلیسی ئاسایشی سوید له کۆتایی مانگی ئوکتۆبره‌وه، به بڵاوکردنه‌وه‌ی وێنه‌ی ئه‌و ژنه له ڕۆژنامه‌کانی عێراقیدا داوای له خه‌ڵک کرد که ئه‌گه‌ر که‌سێک ئاگاداری شوێنی ژیانی ئه‌وه، له‌گه‌ڵ پۆلیسی ئاسایشی سوید په‌یوه‌ندی بگرێ. پۆلیسی ئاسایش هه‌روه‌ها هیواداره که وێنه‌ی ئه‌م ژنه له‌لایه‌ن عێراقییه‌کانی نیشته‌جێی سویدیشه‌وه بناسرێته‌وه. وێنه‌که هی ساڵای ۱۹۸۳ یا ۱۹۸۴ه.
پۆلیسی ئاسایش له گشت قۆناغه‌کانی لێکۆڵینه‌وه‌ی ئه‌و په‌روه‌نده‌یه‌دا، چه‌ند کارمه‌ندێکی باڵوێزخانه‌ی عیراق له ستۆکهۆلمی به گومانلێکراوی به‌ڕیوه‌بردنی قه‌تڵه‌که زانیوه به‌ڵام به پێی پارێزراوبوونیان له به‌ر هۆی دیپلۆماتیک، نه‌یتوانی که‌سیان ده‌سگیر بکات. هه‌ڵبه‌ت له‌و جێیه‌وه که پارێزراوبوون به هۆی دیپلۆماتیک ، شتێکی تاهه‌تاییه، سوید ئێستاش ناتوانێ سه‌ر به خۆ ئه‌و کارمه‌ندانه ده‌ستگیر بکات. که‌چی له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ڕژێمی سه‌دام حوسێن له عیراق له‌ناوچووه بێتوو ئه‌و کارمه‌ندانه‌ی پێشووی باڵوێزخانه‌ی عێراق له ستۆکهۆڵم، بناسێنرێن ئه‌وا سوید ده‌توانێ داوای هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی ئه‌و پارێزراوییه بکات و داوای ته‌سلیمکردنه‌وه‌یان بۆ سوید له حوکوومه‌تی نوێی عێراق بکات.
پۆلیسی ئاسایشی سوید له‌و که‌سانه‌ی هه‌ر چه‌شنه زانیارییه‌کیان له‌م ژنه هه‌یه که به ناوی خوازراوه‌وه، ئه‌و کۆنه مه‌ئمووره‌ی ڕژێمی سه‌دامی کێشایه شوێنی قه‌تڵ، داوا ده‌کات که له ڕێی ته‌له‌فۆن، نامه‌ی ئه‌له‌کترۆنی، یا ناونیشانی ئه‌و دایره‌یه په‌یوه‌ندی بگرن. له سه‌ر ئه‌و ژماره ته‌له‌فۆنه ده‌کرێ به زمانانی عه‌ره‌بی، کوردی، ئینگلیزی و سویدی قسه بکه‌یت.
توماس لیندستراند سهردادستانی ئه‌و په‌روه‌نده‌یه له دادگای ئاسایش له سه‌ر ئه‌م کێشه‌یه ده‌دوێ و ده‌ڵێ پهروهندههکه هه‌رگیز وه‌لاوه نه‌نرا و بۆ وێنه جه‌میله له له مانگی دێسه‌مبه‌ری ١٩٨٥دا له نه‌بوونیی خۆیدا ده‌ستبه‌سه‌ر کرا.
دواتر به سه‌رنجدان به وه که ئه‌و قاتڵه به‌بێگومان یه‌کێ له مه‌ئمووره‌کانی سه‌دام بوو، ئێمه له یه‌که‌م قۆناغدا ئه‌وه‌ی ده‌مانتوانی له سه‌ر لێکۆڵینه‌وه له سویددا بیکه‌ن کردمان. ئێستاش هه‌ندێ کاری توێژینه‌وه‌ش له عێراق هه‌یه که له به‌ر ئه‌وه‌ی سه‌دام له سه‌ر حووکم بوو ئیمکانی نه‌بوو بکرێن و ته‌نانه‌ت پرسیاریشی لێبکرێ چونکه باسی یه‌کێ له مه‌ئمووره‌کانی خودی ئه‌و بوو.
په‌روه‌نده‌که هه‌میشه هه‌روا کراوه بوو به‌ڵام نه‌ده‌کرا هیچ بکه‌ی. دوایه‌ش له ساڵی ٢٠٠۳دا دیاره بوو به شه‌ڕ و ئێستاشی له‌گه‌ڵ بێ هێور نه‌بۆته‌وه به‌ڵام دیاره ناکرێ له‌گه‌ڵ سه‌رده‌می سه‌دام هه‌ڵیسه‌نگێنی و هیوایه‌ک هه‌یه که هه‌ندێ زانیاری ده‌سکه‌ون.
با ئه‌وه‌ش فه‌رامۆش نه‌که‌ین که له دوایین ڕۆژی فێبرواریی ١٩٨٦دا ئولۆف پالمێ سه‌رۆکوه‌زیری سوید کوژرا و هه‌موو هێزێکی حوکوومه‌تی بچووکی سوید ته‌رخان درا به توێژینه‌وه و هه‌ڵێنانی مه‌ته‌ڵۆکی ئه‌و قه‌تڵه.
تووماس لیندستراند ده‌ڵێ ئێمه هه‌ندێ له‌مباره‌وه کارمان کردووه به‌ڵام جارێ ناتوانم باسی لێوه بکه‌م.ئه‌وه‌ش ده‌زانی که وا نییه خه‌ڵک خۆی به دڵخوازی خۆی بێته پێشه‌وه و پاش ئه‌و ماوه درێژه له سه‌ر ئه‌م کێشه‌یه بدوێ چونکه ده‌کرێ له سه‌ر ئه‌و گومانه بیت که ئه‌و که‌سه‌ی زانیارییه‌کی له‌مباره‌وه هه‌یه خۆی له کێشه‌که نزیک بووبێ و ده‌ترسن خۆیان پێوه بن و ببنه جێ گومان.
توماس لیندستراند سهردادستانی ئه‌و په‌روه‌نده‌یه له دادگای ئاسایش ده‌ڵێ محه‌مه‌د سه‌عید ئه‌لسه‌حاف که به بۆبی به‌غدا ناوی ده‌رکردووه له پاییزی ساڵی ١٩٨٥دا هاته سوید و بوو به باڵوێزی عێراق واتا نزیکه‌ی شه‌ش مانگ دوای دۆزرانه‌وه‌ی ته‌رمی کوژراو. بۆیه ده‌توانین بڵێین که ئه‌و ئه‌و کاته له سوید نه‌بوو.
توماس لیندستراند ده‌ڵێ ئێمه هیچ زانیارییه‌کی وامان له سه‌ر ئه‌و ژنه نییه به‌ڵام پۆلیسی نێونه‌ته‌وه‌یی به دواوه‌یه‌تی و حوکمی دهستبهسهرکردنێکیشی له وڵاتانی ئه‌ورووپایی هه‌یه به‌ڵام هیچ ئاکامێکی به‌دواوه نه‌بووه. ئێمه وێنه‌یه‌کمان لێی هه‌یه و ناوێک که له سه‌ر پاسپۆرته‌که‌ی هه‌بووه و ده‌شزانین که ناوی خۆی نییه و هه‌ڵگره‌که‌ی ژنێکیتره، ژنێکی گه‌مێ به‌ته‌مه‌نتر که ته‌نانه‌ت مردووشه. بۆیه دهتواانین ئه‌وه بێژین که ئه‌و به پاسپۆرتێکی ساخته هاتۆته سویدێ.
|
<urn:uuid:2d088e64-c409-47b4-994e-6647d9b7fb6d>
|
CC-MAIN-2017-34
|
http://sverigesradio.se/sida/artikel.aspx?programid=2200&artikel=1717093
|
2017-08-23T10:55:53Z
|
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2017-34/segments/1502886118195.43/warc/CC-MAIN-20170823094122-20170823114122-00393.warc.gz
|
ckb
| 0.997856 |
Arab
| 4 |
{"ckb_Arab_score": 0.9978561401367188}
|
ژماره‌ی په‌ناخواستن له سوید که‌م بۆته‌وه
له‌ماوه‌ی نیوه‌ی یه‌که‌می ئه‌مساڵدا ژماره‌ی په‌ناخوازیی له سوید به ڕێژه‌ی له‌سه‌دا 17 که‌م بۆته‌وه، ئه‌مه به‌راورد به هه‌مان ماوه له ساڵی ڕابوردوودا. له هه‌مان کاتدا ماوه‌ی چاوه‌ڕوانی وه‌رگرتنی مۆڵه‌تی مانه‌وه ،به پێی زانیارییه‌کان له ده‌ستگه‌ی کۆچه‌وه، تا دێت کورت ده‌بێته‌وه.
یه‌کێک له هۆکاره‌کانی که‌م بوونه‌وه‌ی ژماره‌ی په‌ناخوازان له سوید ئه‌وه‌یه که ژماره‌یه‌کی که‌متر له عێراقه‌وه کۆچ دێننه سوید ئه‌مه له کاتێکدا عێراق پێشتر یه‌کێک بوو له‌و ووڵاتانه‌ی زۆرترین ژماره‌ی په‌ناخوازیان له سویدا پێک هێنا بوو، ئێستا سۆماڵییه‌کان گه‌وروترین گروپی په‌ناخوازن له سویددا.
شایه‌نی باسه له کاتێکدا ژماره‌ی په‌ناخوازان به گشتی که‌م ده‌بێته‌وه ژماره‌ی منداڵان و لاوانی به ته‌نها هاتوو له زیاد بووندایه. له‌ماوه‌ی نیوه‌ی یه‌که‌می ئه‌مساڵدا نزیکه‌ی 200 منداڵ زیاتر به‌راورد به ساڵی ڕابوردوو له‌هه‌مان ماوه‌دا به ته‌نها په‌نایان هێناوه‌ته سوید.
جێێ سه‌رنجه، به‌پێی زانیاریه‌کانی ده‌ستگه‌ی کۆچ، یه‌ک له‌هه‌ر چوار په‌ناخواز داواکانیان له‌یه‌که‌م به‌دواداچوونه‌وه په‌سه‌ند ده‌کرێت.
|
<urn:uuid:2c377630-671a-4448-aa60-f9798db5ade6>
|
CC-MAIN-2017-34
|
http://sverigesradio.se/sida/artikel.aspx?programid=2200&artikel=2973430
|
2017-08-23T10:55:59Z
|
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2017-34/segments/1502886118195.43/warc/CC-MAIN-20170823094122-20170823114122-00393.warc.gz
|
ckb
| 0.999605 |
Arab
| 2 |
{"ckb_Arab_score": 0.9996047616004944}
|
گزیلۆلۆژی
گزیلۆلۆژی یان زایلۆلۆژی یەکێکە لە دیسیپلینەکانی دارناسی بۆ خوێندنەوە و دیاریکردنی تەمەنی دار و چێو. زانستی گزیلۆلۆژی پێکھاتەی چێو، پێکھاتەی کیمیایی، تایبەتمەندی میکانیکی و ئۆرگانیکمان بۆ دەر دەخات. ئەم زانستە دێرینناسان یارمەتی دەدات بۆ دۆزینەوەی مێژووی کتومتی ژیانی ئەو چێوانە. مێژووی خانوو یان ھەر کەرەستەیەکی دیکە کە لە چێو دروست بووە لە ڕێگای پسپۆریگزیلۆلۆژیەوە دەردەکەوێت.
|ئەم وتارە کۆلکەیەکە. دەتوانی یارمەتیی ویکیپیدیا بدەیت بە فراوانکردنی.|
|
<urn:uuid:7bc6db99-9815-476e-9bd6-fb4ad73dae99>
|
CC-MAIN-2017-34
|
https://ckb.wikipedia.org/wiki/%DA%AF%D8%B2%DB%8C%D9%84%DB%86%D9%84%DB%86%DA%98%DB%8C
|
2017-08-16T15:18:23Z
|
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2017-34/segments/1502886102307.32/warc/CC-MAIN-20170816144701-20170816164701-00023.warc.gz
|
ckb
| 0.989687 |
Arab
| 55 |
{"ckb_Arab_score": 0.989687442779541}
|
ڕۆژی کورد: پارلمانی کۆماری ئیسلامی، ئەمڕۆ یەکشەممە ٢٢ی گەلاوێژی ١٣٩٦ی هەتاوی، وەک دژکردەوە بە نوێترین گەمارۆکانی ئەمریکا بۆ سەر ئێران، بە پەسندکردنی گەڵاڵەیەک، بوودجەی بەرنامە و تاقیکارییە مووشەکی و هەروەها ڕاکێتییەکانی زیاتر کرد.
ئەو گەڵاڵەیە بە ٢٢٨ دەنگی هاوڕا و ئەرێ و یەک دەنگی نەرێ و دوو دەنگی بێ لایەن، لەناو ٢٤٢ نوێنەری ئامادە لە ناو مەجلیسی ئێران، پەسند کراوە.
لە مادەی ١٤ی ئەو گەڵاڵەیەدا هاتووە: "دەوڵەت و هێزە چەکدارەکانی ئێران ئەرکدار دەکرێن بەوەی کە بە مەبەستی پاراستنی تەناهی و بەرژەوەندییەکانی نەتەوەیی وڵات و پشتیوانی لە هاوپەیمانان لە هەمبەر تیرۆریزم، ڕێگاچاری پێویست لەمەڕ بەهێزکردنی تواناییە بەرگریکارانەکانی کۆماری ئیسلامی لە بواری ئافەندی و پەدافەندی وەک هەوایی، زەریایی، ویشکانی، مووشەکی و خستنە گەڕی پەدافەند لە هەمبەر هێرشی ناو‌کی و سازکردنی پێشڕانەکان، باتریی ناو‌کی، وێنەگەریی نۆترۆنی و پزشکی ناو‌کی، بە هێز و جیدی بوونێکی زۆرەوە، پلاندارێژی بکەن و بە کردەوە کار بکەن".
لەو گەڵاڵەیەدا، ئەمریکا بەوە تاوانبار کراوە کە کردەوەی تیرۆریستی بە دژی مسوڵمانان و بەتایبەتی بە دژی مسوڵمانە ڕەش پێستەکانی ئەو وڵاتە ئەنجام داوە.
بەو پێی پێدەچێ ئەوجار کۆماری ئیسلامی هەوڵ بدات تا مسوڵمانە ڕەش پێستەکانی ئەمریکا بە دژی ئەو وڵاتە هان بدات و گرووپی ئیسلامی لەو وڵاتە بخاتە ئاراوە.
حەسەن ڕوحانی، سەرۆک کۆماری ڕژیمی ئێرانیش دەڵێ، "هەر کەس ئەو هاوکێشەیە تێک بدات ئەوا خۆی زیان دەکات." ڕوحانی وێڕای بانگەوازی لە ئەمریکا بۆ ڕەچاوکردنی ڕێکەوتننامەی ڤیەن، هۆشداری دەداتە ئەمریکا دە شڵێ، ئەمریکا ئەو ڕێکەوتننامەی بە لاوازی جێبەجێ کردووە.
حەسەن ڕوحانی، لە ماوەی چەند مانگی ڕابردوودا چەندین جار لەگەڵ بەرپرسانی سپای تیرۆریستیی پاسداران، بەتایبەت لەسەر نووسرانی درووشمی "ئیسراییل دەبێ نەمێنێ" لەسەر مووشەکەکان، کێشە و دمەقاڵەی بووە بەڵام ئێستا دەردەکەوێ کە ڕوحانی بە کردەوە لە پشت بەرنامە مووشەکی و ناوکییەکانی ئێرانە.
مەجلیسی کۆماری ئیسلامی هەروەها گەڵاڵەیەکی لە ژێر ناوی "ڕووبەڕووبوونەوە لەگەڵ کردەوە تێرۆریستی و تێکدەرانەکانی ئەمریکا" پەسند کردووە.
ئەوە یەکەم جارە کە پارلمانی ئێران، بە ئاشکرا و بە فەرمی ئەمریکا بە بکەری کردەوەی تیرۆریستی لە خۆرهەڵاتی ناڤین لە قەڵەم بدات.
تا ئێستا ڕوون نیە مەبەست لە کردەوە تیرۆریستییەکانی ئەمریکا چیە و ئێران دەیهەوێ چۆن بەرنگاریان بێتەوە.
ناساندنی ئەمریکا وەک بکەری کردەوەی تیرۆریستی لەلایەن کۆماری ئیسلامییەوە لە کاتێکدایە کە ئەو ڕژیمە خۆی بە پشتیوانی کردنی حیزبووڵا، تاڵبان، حوسییەکانی یەمەن و دەیان گرووپی تیرۆریستی لە سووریە و هەروەها حەشدی شەعبی لە ئێراق، تاوانبارە.
واشنگتۆن لە کۆتاییەکانی مانگی جوولای، گەمارۆی نوێی بە دژی بەرنامە مووشەکییەکانی کۆماری ئیسلامی، لەسەر ئێران داناون.
گەمارۆ نوێیەکانی ئەمریکا، کەسەکان، ڕێکخراوەکان و سەرجەم هەڕەشەکانی لە حاڵی بەڕێوەچوونی ئێرانیان لە خۆ گرتووە.
تا ئێستا ڕوون نییە ئەو بوودجە نوێیەی کە کۆماری ئیسلامی بۆ چالاکییە مووشەکییەکانی تەرخان کردووە، چ چەشنە گۆڕانکارییەک لەو بەرنامانەدا پێک دێنێت.
|
<urn:uuid:bafc9b9d-0dab-48eb-b914-0658963fc24f>
|
CC-MAIN-2017-34
|
http://www.rojikurd.net/%DA%A9%DB%86%D9%85%D8%A7%D8%B1%DB%8C-%D8%A6%DB%8C%D8%B3%D9%84%D8%A7%D9%85%DB%8C-%D8%A8%DB%95-%D8%AF%DA%98%DB%8C-%D8%A6%DB%95%D9%85%D8%B1%DB%8C%DA%A9%D8%A7%D8%8C-%D8%A8%D9%88%D9%88%D8%AF%D8%AC%DB%95/
|
2017-08-19T20:26:15Z
|
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2017-34/segments/1502886105922.73/warc/CC-MAIN-20170819201404-20170819221404-00308.warc.gz
|
ckb
| 0.950589 |
Arab
| 20 |
{"ckb_Arab_score": 0.9505885243415833, "sdh_Arab_score": 0.035386018455028534, "hac_Arab_score": 0.014034612104296684}
|
بۆچی کورده‌کان و مۆدێراته‌کان هاوڕێیه‌تییان سارده؟
کورده‌کان بۆ پاڵێوراویان بۆ په‌رله‌مانی ئه‌ورووپا له‌سه‌ر لیستی به‌ره‌ی ڕاست و له‌وانه مۆدێراته‌کان نییه هه‌روه‌ها به‌گشتی ئه‌ندامی کورد له ناو پارته‌کانی به‌ره‌ی ڕاست بۆ که‌مه؟ ئه‌ی گرنگی ئه‌ندامێتی کورده سویدییه‌کان له په‌رله‌مانی ئه‌ورووپادا چییه؟
بۆ وه‌ڵامی ئه‌م پرسیارانه زایه‌ڵه به‌رنامه‌یه‌کی تایبه‌ته‌ی ئاماده کردووه که تێیدا گفتوگۆی له‌گه‌ڵ ئه‌ندامی په‌رله‌مانی سوید له‌سه‌ر لیستی مۆدێراته‌کان مه‌حموود فه‌همی وئه‌ندامی لیژنه‌ی سه‌رۆکایه‌تی پارتی مۆدێراته‌کان له گه‌ڕه‌کی سیۆدهرمالم له ستۆکهۆلم ڕێبوار فرێدون سازداوه. پاشان هه‌مان ئه‌م پرسانه له‌گه‌ڵ مێژووناس و توێژهوهر له زانکۆی لوند دکتۆر بورهان یاسین تاووتو کراون.
تێبێنی!
ئه‌م به‌رنامه‌یه له زایه‌ڵه‌ی ئه‌مڕۆ پێنج شه‌ممه 28-05-2009 ده‌بیستن و بۆ ماوه‌ی 30 ڕۆژ له ئه‌رشیڤدا ده‌مێنێته‌وه.
|
<urn:uuid:40a67de7-e7f7-406c-996f-b66012659bfd>
|
CC-MAIN-2017-34
|
http://sverigesradio.se/sida/artikel.aspx?programid=2200&artikel=2866580
|
2017-08-18T04:45:37Z
|
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2017-34/segments/1502886104565.76/warc/CC-MAIN-20170818043915-20170818063915-00610.warc.gz
|
ckb
| 0.99826 |
Arab
| 5 |
{"ckb_Arab_score": 0.9982597231864929}
|
حه‌فتاهه‌مین فێستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تی فیلمی کان ده‌ست پێ ده‌کات
PM:01:19---16-02-2017
ئه‌م بابه‌ته 3580
جار خوێنراوهتهوه
لڤین:Bisaran Firooz Hassan
سه‌باره‌ت به فیلمه به‌شدار بووه‌کانی ئه‌مساڵ له فێستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تی فیلمی کان، هۆڵیوود رێپۆرته‌ر رایگه‌یاند: حه‌فتاهه‌مین فێستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تی فیلمی کان Festival de Cannes له17/5/2017 ده‌ست پێ ده‌کات و تا 28/5/2017 به‌رده‌وام ده‌بێت، تێری فێرمائۆی به‌ڕێوه‌به‌ری فێستیڤاڵی کان هه‌ر له ئێستاوه سه‌رقاڵی ده‌ستنیشان کردنی فیلمه به‌شدار بووه‌کانی ئه‌مساڵه.
ئه‌مساڵ زۆرێک له ده‌رهێنه‌ره به‌ناوبانگه‌کانی سینه‌ما
به‌رهه‌می خۆیانیان پێشکه‌ش به به‌رپرسانی فێستیڤاڵی کان کردووه و هه‌ر
له ئێستاوه په‌یامی مه‌راسیمێکی به‌هێز و به‌پێز به هۆگرانی هونه‌ری
سینه‌ما ده‌ده‌ن.
بڵاوکراوه‌ی هۆڵیوود رێپۆرته‌ر له راپۆرته‌که‌یدا
تیشکی خستووه‌ته سه‌ر ئه‌و فیلمانه‌ی ئه‌گه‌ری به‌شدار بوونیان زۆرتره،
له نێوان ئه‌م فیلمانه ئه‌توانین ئاماژه بۆ بکه‌ین بۆ: فیلمی "دۆنکهرک"
له ده‌رهێنانی کریستۆفه‌ر نۆلان، ئه‌م فیلمه له نوسینی خودی
ده‌رهێنه‌ره و بڕیار وایه ته‌مموزی ئه‌مساڵ له ئه‌مریکا نمایش بکرێت.
ئه‌م فیلمه سه‌باره‌ت به پرۆسه‌ی رزگار بوونی هێزه‌کانی ئینگلیز و
هاوپه‌یمانانه له به‌نده‌ری "دۆنکهرک"ی فه‌ره‌نسا له ساڵی 1940، نمایش
کردنی ئه‌م فیلمه له فێستیڤاڵی کان ده‌ستکه‌وتێکی گه‌وره ده‌بێت بۆ
کریستۆفه‌ر نۆلان. له‌م فیلمه‌دا تۆم هاردی و مارک رایلێنس رۆڵ ده‌گێڕن.
فیلمی
"له‌سه‌ر بنه‌مای چیرۆکێکی راسته‌قینه"، یه‌کێکی دیکه‌یه له فیلمه
به‌شدار بووه‌کانی فێستیڤاڵی کان و له ده‌رهێنانی رۆمه‌ن پۆڵانسکی یه،
ئه‌م فیلمه له پاریس به‌رهه‌م هاتووه و ئیقتیباسێکه له رۆمانێک به
هه‌مان ناوه‌وه و نووسینی "دێلفین دۆیگان"ه، ئۆلیڤه‌ر ئاسایاس ی فره‌نسی
رۆڵی سه‌ره‌کی له‌م فیلمه‌دا ده‌بینێت. ئاسایاس پێشتریش ئه‌زموونی کاری
سینه‌مای له‌گه‌ڵ پۆڵانسکی هه‌بووه. کۆمپانیای سۆنی ئه‌رکی په‌خش کردنی
ئه‌م فیلمه‌ی له ئه‌ستۆ گرتووه.
هه‌ڵپه‌سێردراوی نوێ یه‌کێکی
دیکه‌یه له فیلمه ئاماده بووه‌کانی فێستیڤاڵی ئه‌مساڵ، ویم وهندهرس
ده‌رهێنه‌ری به‌ناوبانگی ئه‌لمانی ئه‌مساڵ به‌م فیلمه پاش سێ ساڵ جارێکی
دی بانگهێشتی فێستیڤاڵی کان کراوه. وهندهرس پێشتر خه‌ڵاتی په‌لکه
خورمای زێڕینی کان ی به ده‌ستهێنابوو.
فیلمی 24 فرێم، فیلمێکی
ئه‌زموونییه له ده‌رهێنانی عباس کیارۆستهمیه، ئه‌م فیلمه وه‌ک رێزێک
بۆ ئه‌م هونه‌رمه‌نده که چه‌ند مانگێک له‌مه‌وبه‌ر کۆچی دوایی کرد له
فێستیڤاڵی کان نمایش ده‌کرد. کیارۆسته‌می پێشتر خه‌ڵاتی په‌لکه خورمای
زێڕینی پێ به‌خشرابوو.
پاش ئه‌مانه، هه‌ر یه‌که له ده‌رهێنه‌ره
به‌ناوبانگه‌کانی وه‌ک فاتح ئاکین، ژان لوک گۆدار، لوک بێسۆن، میشێل
هانێکێ، لۆرێن کۆنتێ، سۆفیا کۆپۆڵا و ... له فێستیڤاڵی فیلمی ئه‌مساڵ له
کان به‌شداری ده‌که‌ن.
ژماره‌یه‌ک فیلمی باش له‌م فستیڤاڵه‌دا نمایش
ده‌کرێن، وه‌ک : باربارا له ده‌رهێنانی مێنتۆ ئاماکریک، پاسه‌وان له
ده‌رهێنانی زاڤیێ بۆڤا، ئانێت له ده‌رهێنانی لێۆ کاراکس، گۆگهن له
ده‌رهێنانی ئێدوارد لوک، فیلمی 12 رۆژ له ده‌رهێنانی رایمۆند دوپاردۆن و
....
فێستیڤاڵی کان یه‌کێکه له گرنگترین روداوه‌کانی سینه‌ما له
جیهاندا و ئه‌ژمار ده‌کرێت به شوێنێک بۆ نمایش کردنی فیلمه نوێکان له
هه‌موو ژانره‌کان. ساڵانه له میانه‌ی به‌ڕێوه‌چوونی مه‌راسیمی فێستیڤاڵی
کان، دوو په‌لکه خورمای زێڕین پێشکه‌ش ده‌کرێت، یه‌کێکیان بۆ فیلمی بڵنده
و ئه‌وی دیکه‌یان بۆ کورته فیلمه، په‌لکه خورمای زێڕین به‌رزترین
ده‌ستکه‌وته بۆ سینمهکارێک بتوانێت به‌ده‌ستی بهێنێت.
فێستیڤاڵی کان
له سالی 1946 دا دامه‌زراوه و به یه‌کێک له گرنگترین مه‌راسیمه‌کانی
جیهانی سینه‌ما ئه‌ژمار ده‌کرێت. ماڵپه‌ڕی فه‌رمی فێستیڤاڵی کان ئامانجی
له به‌ڕیوه بردنی ئه‌م مه‌راسیمه، ڕێزلێنانه له هونه‌ری سینه‌ما و
ئه‌و سینهماکارانهیه له سه‌رانسه‌ری جیهاندا توانستێکی به‌رچاویان
پێشکه‌ش کردووه.
ئه‌مساڵ پێدرۆ ئالمۆدۆڤار ده‌رهێنه‌ری به ناوبانگی
ئیسپانی وه‌کو سه‌رۆکی لیژنه‌ی هه‌ڵسه‌نگاندن ده‌ستنیشان کراوه.
ئالمۆدۆڤار یه‌کێکه له که‌سایه‌تیه ناسراوه‌کانی سینه‌مای ئیسپانیا و تا
ئێستا به‌هۆی فیلمه‌کانیه‌وه توانیویه‌تی پێنج جار بۆ خه‌ڵاتی په‌لکه
خورمای زێڕین بپاڵێورێت.
ھەر لەمبارەوە گوتی "ھیوادارین ئەو ئاشتییە رێژەییەی پاش كۆچی دوایی ھاشمی بەدەستھاتووە، بە سەرۆكایەتی رێبەر بەردەوام بێت".
پلانی ئاشتەوایی نیشتیمانی پاش مردنی رەفسەنجانی بوویە بەشێك لە كار و چالاكییەكانی ریفۆرمخوازانی ئێران و ھەوڵی بەدەستھێنانی دەدەن، بە تایبەتی كە سەرانی بزووتنەوەی سەوز میر‌حوسێن موسەوی و مەھدی كەڕوبی لەگەڵ ھاوسەرەكانیان لە ماڵەكانیان دەستبەسەرن و ھەموو جورە قەدەغەییەكیش خراوەتە سەر محەمەد خاتەمی.
خامنەیی بێ ئەوەی ناوی خاتەمی بێنێت و وەڵامی دەداتەوە و دەڵێت "ئاشتەوایی نیشتیمانی بێ مانایە و خەڵك لەگەڵ فتنەگرانی عاشورای 88 ئاشت نابنەوە".
توندوتیژی عاشورای 2009 لە كاتێكدا بوو، كە بە پێی بیروباوەری شیعەكان ھەر جورە توندوتیژییەك لە رۆژی عاشورا قەدەغەیە، ھەربۆیە كوشتن و نواندنی توندوتیژی دژی خۆپیشاندەران لە رۆژی عاشورا لە لایەن ھێزە ئەمنییەكان، ھەستی دژی حكومەتی ئێران فراوانتر كرد و نارەزایەتییەكی زۆری لێكەوتەوە.
|
<urn:uuid:dd0259ba-1f4d-4dd8-a358-0ac1ea44782f>
|
CC-MAIN-2017-34
|
http://www.lvinpress.com/n/dreja.aspx?=hewal&jmare=53723&Jor=11
|
2017-08-21T17:53:27Z
|
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2017-34/segments/1502886109470.15/warc/CC-MAIN-20170821172333-20170821192333-00210.warc.gz
|
ckb
| 0.976156 |
Arab
| 29 |
{"ckb_Arab_score": 0.9761562943458557, "sdh_Arab_score": 0.023455064743757248}
|
ن- هێمن مه‌لا که‌ریم به‌رزنجى:
بێگومان ژماره‌ى به‌کارهێنه‌رانى ئینته‌رنێت ڕۆژ له دوواى ڕۆژ ڕووله‌زیادبوون ده‌کات و ژماره‌ى وڵاتانى به‌شداربووش به‌هه‌مان شێوه‌یه‌و واى لێهاتووه له زۆربه‌ى وڵاتانى جیهاندا ئینته‌رنێت بۆته به‌شێک له پێکهاته‌ى هه‌ر ماڵێک و،له‌م باره‌شدا وه‌ک هه‌ر داهێنراوێکى تر لایه‌نى باش و،
لایه‌نى خراپى ده‌بێت و،باشییه‌که‌ى به‌گوێره‌ى ئاستى ڕ‌ۆشنبیرى به‌کارهێنه‌ر و که‌لتور و وڵاتى به‌کارهێنه‌ر دیاریی ده‌کرێت،خراپییهکهشى به‌هه‌مان شێوه.به‌ڵام خراپییه‌ک له‌هه‌ردوو جۆرى به‌کارهێنه‌ردا دروست ده‌بێت،چ له به‌کارهێنه‌رى ڕۆشنبیر وپه‌روه‌رده‌ى که‌لتورى کراوهوپێشکهوتوودا بێت، یان له به‌کارهێنه‌رى ناڕۆشنبیر و په‌روه‌رده‌ى که‌لتوری داخراو دوواکهتوودا،ئهوخراپییهیش به (ئالووده‌بوون به ئینته‌رنێت،ادمان الانترنیت) ناسراوه. به‌پێى لێکۆڵینه‌وه‌کانى (کیمبرلى یونج) ى مامۆستاى زانکۆ له (بووارى ده‌رونى) ى زانستگهى (بیتسبرج) ى (برادفۆرد) له ویلایه‌ته یه‌کگرتووه‌کانى ئه‌مریکا ده‌رکه‌وتووه که (6%) ى به‌کارهێنه‌رانى ئینته‌رنێت تووشى (ئالووده‌بوون به ئینته‌رنێت) هاتوون. بێگوومان بۆ پێناسه‌کردنى (ئالووده بوون به ئینته‌رنێت) بۆچونى زۆر جیاواز هه‌یه له‌نێوان زانایان دا ،وه‌لێ زۆربه‌یان له‌سه‌ر ئه‌وه کۆک و ته‌بان که ئالووده‌بوو ڕۆژ به‌ڕۆژ ماوه‌ى به‌کارهێنانى ئینته‌رنێت زیاد ده‌کات ،به جۆرێک که ئالووده‌بوومان هه‌یه زیاتر له 36 کاتژمێر ئینته‌رنێت به‌کارده‌هێنێت ،ئالووده بووه‌کانیش وه‌ک ئالووده‌بووانى ماده بێهۆشکه‌ره‌کان جیاوازن و له پله‌ى نایه‌کسان دان،و به‌شێوه‌یه‌کى گشتى و به‌گوێره‌ى سه‌رئه‌نجامى زۆربه‌ى لێکۆڵینه‌وه‌کان ئه‌و به‌شانه‌ى که به‌کارهێنه‌رى ئینته‌رنێت ئالووده ده‌که‌ن ،ئه‌م بووارانهى لاى خواره‌وه‌ن که به کورتى باسیان ده‌که‌ین و،ده‌توانین بڵێن هه‌مان ئه‌و بوارانه به‌شێکى به‌کارهێنه‌رى کوردیشیان تووشى ئالووده بوون،یان نیمچه ئالووده بوون کردووه،ئه‌و بوارانه‌ش ئه‌مانه‌ن: 1. ژووره‌کانى چاتChat Rooms: مه‌به‌ست له گفتوگۆى نێوان که‌سه‌کانى به‌شدار بووى تۆڕه‌کانى ئینته‌رنێته له ژووره جیاواز و ماڵپه‌ڕه جیاوازه‌کانى چاتینگ دا،جا بۆ مه‌به‌ستى په‌یداکردنى هاوڕێى نوێ بێت،یان بۆ کات به‌ڕێکردن و گاڵته‌و خۆشى بێت،ئه‌م خاڵه‌یان به‌شێوه‌یه‌کى زۆر به‌ر بڵاو له‌ناو به‌کارهێنه‌رى کورد دا به‌دى ده‌کرێت و،له ڕاستى دا جێگه‌ى مه‌ترسى و مایه‌ى نیگه‌رانى یه،ئه‌گه‌ر زیاده ڕه‌وى تێدابکرێت .که بێگومان زیادهڕهوییهکى زۆرى تێدا ده‌کرێت و به‌کارهێنه‌رمان هه‌یه جگه‌له‌م به‌شه‌ى ئینته‌رنێت سود له هیچ به‌شێکى دیکه وه‌رناگرێت و،زیاتر له (5 )کاتژمێریش به‌سه‌ر یه‌که‌وه‌و بێمهودا چات ده‌کات.که‌ئه‌مه‌ش مێشک ماندوو ده‌کات وله‌زۆر ئه‌رک و فرمانى پێویستى ڕۆژانه‌ش دوورى ده‌خاته‌وه‌و،کاتێکى زۆریشى لێبهفیڕۆ ده‌چێت. 2. ماڵپه‌ڕه سێکسییه‌کانSexual Websites:ئه‌م ماڵپه‌ڕانه وێنه‌ى زۆر جوان و سه‌رنج ڕاکێشى سێکسی و،پۆرنۆگرافى بڵاوده‌که‌نه‌وه‌و،واله گه‌نجه تازه‌پێگه‌یشتووه‌کان ده‌که‌ن ئالووده‌ى بن و،زوو زوو سه‌ردانى بکه‌ن و،له‌نێوان خۆیان دا ناونیشانى ماڵپهڕهسێکسییهکان و به‌سته‌ره نوێکان ده‌گۆڕنه‌وه‌و،بۆ یه‌کترى باسده‌که‌ن و،به‌دیارییه‌وه خووهنهێنى (ده‌ستپه‌ڕ) ئه‌نجام ده‌ده‌ن و،ئه‌گه‌ر هه‌لیان بۆ ڕێکبکه‌وێت هه‌وڵى ئه‌نجامدانى سێکسى ته‌واویش ده‌ده‌ن،یان لانى که‌م به‌هۆیه‌وه فێرى ئهوجۆرانهى سێکس ده‌بن کهگرفتیان بۆ دروست ناکات و به‌بێترس ئه‌نجامى ده‌ده‌ن وه‌کو: (سێکسى مێ له‌گه‌ڵ مێ،سێکسی نێر له‌گه‌ڵ مێ له‌ڕێگه‌ى کۆمه‌وه،سێکسی نێر و نێر)بێگومان ئه‌م خاڵه‌شیان له‌نێو به‌کارهێنه‌رانى تازه‌پێگه‌یشتووى کوران و کچانى کورد دا تاڕاده‌یه‌ک،ئه‌گه‌ر چى که‌میش بێت،به‌دى ده‌کرێت. 3. یارى ئینته‌رنێتىInternet Game،له‌نێو ئه‌و مناڵه کوردانه‌ى له‌خوار (12) ساڵییه‌وه‌ن و ئینته‌رنێت به‌کارده‌هێنن،شتێکى به‌رچاوه‌و،هاتاوه‌کو ئه‌وکاته‌ى له‌بارى ئاساى ده‌رده‌چێت،واته (1-2) کاتژێر له‌ڕۆژێک دا ،هیچ گرفتێکى نییه، به‌ڵام له‌وه زیاتر گرفتى جه‌سته‌ى و ده‌روونى و،کار و فرمانى ڕۆژانهشى لێده‌که‌وێته‌وه. 4. گفت‌و وگۆ و ڕه‌خنه‌ى نێو یانه‌و کۆمه‌ڵه‌کانClubs. 5. کرده‌یی لێکۆڵینه‌وه له‌سه‌ر ئینته‌رنێت. ئالووده‌بووانى ئینته‌رنێت به‌وه ده‌ناسرێن،که په‌یوه‌ندییه‌کى سۆزدارى توند و به‌هێزیان هه‌یه له‌گه‌ڵ ئینته‌رنێت و،هاوڕێ ئینتهرنێتییهکانیان دا و،ده‌یکه‌نه هۆکارێک بۆ هه‌ڵاتن و ڕاکردن له واقیعى ژیان و پڕکردنه‌وه‌ى که‌م و کوڕییه ده‌رونییه‌کان و،به‌گوێره‌ى زۆربه‌ى لێکۆڵینه‌وه‌کانى سه‌ر ئالووده بووان ده‌رکه‌وتووه،که زۆربه‌ى مرۆڤه خه‌مۆکه‌کان و، Bipolar Disorder که‌سایه‌تى یه قهلهقهکان توشى ده‌بن ،یان ئه‌و مرۆڤانه‌ى گومانیان له‌تواناى خۆیان هه‌یه که سه‌رکه‌وتووبن له زۆرینه‌ى بواره‌کانى ژیان دا. نیشانه‌کانى ئالووده‌بوون به‌گوێره‌ى لێکۆڵینه‌وه‌کان ده‌گونجێت مرۆڤى ئالووده بوو توشى کێشه‌ى کۆمه‌ڵایه‌تى و ئابوورى ببێت وگرفتى بۆ دروست ببێت بۆ کاروباره‌کانى ژیانى،چونکه یه‌کێک له هۆکاره‌کانى ئالووده بوون به ئینته‌رنێت به‌هۆى ماوه‌ى زۆر ى به‌کارهێنانى ئینته‌رنێته‌وه ده‌بێت،بۆ هه‌ڵاتن له گرفته تایبه‌تییه‌کانى سودى لێوه‌رده‌گرێت و له ئه‌نجامیشدا ڕووبه‌ڕووى جۆره‌ها گرفتى نوێ ده‌بێته‌وه ،که به‌گوێره‌ى سروشتى مرۆڤ کێشه‌کان ئه‌مانه‌ى لاى خواره‌وه‌ن : 1. کێشه ته‌ندروستییه‌کان: ئالووده‌بوو له خه‌وتن و له پشودان دوور دهکهوێًتهوه،به‌هۆى ورده ورده زیادکردنى کاتى به‌کارهێنانى ئینته‌رنێت،که ئه‌مه‌ش واده‌کات کاته‌کانى شه‌و بۆ خه‌وتن و پشودان که‌مببنه‌وه،به‌جۆرێک هه‌یانه شه‌وانه نانوون،مه‌گه‌ر یه‌ک کاتژمێرنهبێت،هه‌تاوه‌کو کاتى کارکردن یان ده‌وامه‌که‌یان له‌سه‌ر ئینته‌رنێت به‌رده‌وام ده‌بن و،ئه‌مه‌ش وایان لێده‌کات له‌کاره‌کانیان و ده‌وامیان دا ته‌مبه‌ڵ و وه‌ڕس بن ونه‌توانن به باشى کاره‌کانیان به‌ڕێوه ببه‌ن،ئه‌مه جگه‌له‌وه ى سیسته‌مى به‌رگریشیان لاواز ده‌بێت به‌جۆرێک کهبهئاسانى تووشى نه‌خۆشى ده‌بن و،به‌هۆى دانیشتنیان بۆ ماوه‌یه‌کى زۆر له‌به‌رامبه‌ر ئینته‌رنێت دا ،مێشک و چاویان ماندوو ده‌بێت و،وایان لێدێت زیاتر ئاماده‌بن بۆ تووشبوون به‌نه‌خۆشى :Carpal Turrnel Syndrome . 2. کێشه‌ى خێزانى: لانى که‌م ئالووده‌بووان توشى گرفتى نه‌بوونى کات ده‌بن لهنێوخێزانهکانیان دا و،فه‌رامۆشکردنى ئه‌رکى خێزانى و،ناوماڵیش کێشه‌ى دیکه‌ى ده‌بێت و،زۆرجاریش په‌یوه‌ندى نێوان کچ و کوڕه‌کان زیاد ده‌کات بۆ په‌یوه‌ندى سێکسی و،یه‌کتر بینین و،ئه‌مه‌ش به‌خیانه‌تى هاوسه‌رى ناوزه‌د ده‌بێت بۆ خاوه‌ن هاوسه‌ره‌کان و،ڕه‌نگه گرفتى جیابوونه‌وه‌ى لێبکه‌وێته‌وه. 3. کێشه‌ى ئه‌کادیمى: له‌زۆربه‌ى لێکۆڵینه‌وه‌کان دا ده‌رکه‌وتووه که زۆربه‌ى به‌کارهێنه‌رانى ئینته‌رنێت ،بۆ کار و پیشه‌که‌یان ئینته‌رنێت به‌کارناهێنن،بۆ نموونه لێکۆڵینه‌وه‌که‌ى USA Today ى ساڵى 1997 ئه‌م ڕاستییه دووپات ده‌کاته‌وه ،که به‌گوێره‌ى ئه‌م لێکۆڵینه‌وه‌یه و،به بۆچوونى زۆربه‌ى مامۆستایانى به‌شدار بوو،مناڵان وتازهپێگهیشتوان و به‌شێکى گه‌نجانى به‌کارهێنه‌رى ئینته‌رنێت ئه‌وه‌ندى به گفتوگۆChat و ماڵپهڕهسێکسییهکانSex Websites خه‌ریکن وبه‌شه‌کانى دیکه‌ى ئینته‌رنێت به‌کارده‌هێنن،نیوو ئه‌وه‌نده به‌کارهێنانى ئینته‌رنێتیان په‌یوه‌ندى به ڕاپۆرتى زانستى و لێکۆڵینه‌وه ى ئه‌کادیمى و پرۆگرامى خوێندنه‌که‌یانه‌وه نییه. 4. کێشه‌کانى بووارى کارکردن: به‌هۆى بوونى ئینته‌رنێت له شوێن کارى زۆربه‌ى کارکه‌ران دا،هه‌ندێک کارى کرێکاره‌کان له‌ده‌ست ده‌چێت و،ئه‌گه‌ر ئه‌م کرێکارانه له ئالوودهبووانبن ئه‌وا گرفته‌کان زیاتر ده‌بن. 5. لادان له داب و نه‌ریت و که‌لتوور:به‌هۆى بینینى زۆر و به‌رده‌وامى ماڵپه‌ڕه سێکسی و پۆرنۆگرافى و،ڕیکلامى جلوبه‌رگ و،مه‌ینۆشى و،فاڵ و،قومار و،به‌شداربوون له ژووره جنێو ئامێزه‌کانى ده‌نگ و ڕه‌نگ و زۆرشتى دیکه،ده‌بێته هۆى دوورکه‌وتنه‌وه له که‌لتور و داب و نه‌ریت و،خوگرى و ئه‌نجامدانى هه‌ندێک کرده‌وه‌و کار که‌له‌گه‌ڵ کلتورى کوردی‌دا نه‌گونجێت. چاره‌سه‌ر کردن به‌بۆچوونى (پرۆفیسۆر دکتۆر یونغ) ى پسپۆڕ و شاره‌زاى بواره‌که ،ده‌بێت که‌سی ئالووده بوو به ئینته‌رنێت هه‌وڵبدات ده‌ست به‌سه‌ر کاته‌کانى خۆیدا بگرێت ،به‌ڵام ئه‌گه‌ر به‌توندى ئالووده بوو بوو ئه‌وا ناتوانێت ده‌ست به‌سه‌ر کاته‌کانى خۆیدا بگرێت ، بۆیه پێویسته ئه‌م خاڵانه‌ى بۆ جێبه‌جێبکرێت: 1. کارى پێچه‌وانه‌یی: ئالووده بوو به‌لاى خه‌ودا ناچێت و،خه‌وناچێته چاوانى،بۆیه پێویسته کارى پێچه‌وانه‌ى بۆ بکرێت و،بگێڕدرێته‌وه بۆ بارى ئاسایی ژیان بۆ ئه‌وه‌ى خه‌وى لێبکه‌وێت ،وه بۆ هه‌موو گرفته‌کانى دیکه‌ش به‌هه‌مان شێوه . 2. ڕێگرى ده‌ره‌کى : مه‌به‌ست له‌وه‌یه‌که سوود له ڕێگره ده‌ره‌کییه‌کان وه‌ربگیرێت بۆ وازهێنانى وه‌ک قه‌ده‌غه‌کردنى به‌کارهێنانى ئینته‌رنێت له کاتى ئێش و کاردا وئامابوونى له‌کاتى خۆیدا بۆ سه‌ر ئیش و کار و ده‌وامه‌که‌ى. 3. دیارى کردنى کاتى به‌کارهێنانى ئینته‌رنێت : داوا له ئالووده‌بوو بکرێت که کاتى به‌کارهێنانى ئێنته‌رنێت ڕێکبخات و،که‌مى بکاته‌وه،بۆ نموونه ئه‌گه‌ر پێشتر له‌ماوه‌ى هه‌فته‌یه‌ک دا چل (40) سه‌عات ئینته‌رنێتى به‌کارهێنابێت،هه‌نووکه که‌مى بکاته‌وه بۆ بیست (20) کاتژمێر له هه‌فته‌یه‌ک دا و،پاش چه‌ند هه‌فه‌ته‌یه‌ک کهمتریشى بکاته‌وه. 4. به‌کارنه‌هێنانى ژووره‌کانى چات: هه‌ندێک له توشبوان ونهخۆشانى ئالووده‌بوو په‌یوه‌ست نابن به‌کات و،ماوه‌ى به‌کارهێنانه‌وه ،به‌ڵکو په‌یوه‌ند ده‌بن بهخهڵکانى به‌رامبه‌ره‌وه‌و،تائه‌وان له‌سه‌ر هێڵبن ئه‌میش هه‌ر له‌سه‌ر هێڵ ده‌بێت و،به‌مه‌ش به‌رده‌وام چات ده‌کات چونکه زۆر که‌م ده‌گونجێت ژووره‌کانى چات چۆڵببن،بۆیه پێویسته ڕێگرى له توشبوان بکرێت له به‌رکارهێنانى ژووره‌کانى چات،یان لانى که‌م کاتى چاتکردنیان بۆ دیارى بکرێت. 5. ئاماده‌کردنى کارتێکى گووشار له‌پێناو هێنانه‌وه هۆشى نه‌خۆش: پێویسته داوا له‌نه‌خۆش بکه‌ین پێنج کێشه‌ى گه‌وره‌ى خۆى بنووسێت له‌سه‌ر هۆکارى به‌کارهێنانى ئینته‌رنێت،که‌واى لێکردووه ئالوودهببێت،هه‌تاوه‌کو چاره‌سه‌رکردنیان ئاسان بێت و،دکتۆر ى ده‌روونى یان چاره‌ساز و درونناس ئه‌و پێنج کێشه‌یه وه‌کو کارتێکى گوشار به‌کاربهێنێت بۆ بههۆشهێنانهوهى نه‌خۆش. 6. دووباره کاته‌کانى دابه‌شبکرێته‌وه: داوا له ئالووده‌بوو بکرێت به‌گوێره‌ى کار و چالاکییه‌کانى پێشترى کاته‌کانى دابه‌ش بکاته‌وه بۆ ئه‌وه‌ى ورده ورده تێبگات و بزانێت که‌چى له‌ده‌ست داوه به‌هۆى ئالووده‌بوونه‌وه. 7. چاره‌سه‌رى خێزانى: پێویسته له‌بارى ئالووده‌بوون دا هه‌موو خێزانى ئالووده‌بووه‌که گرنگى به که‌سه ئالووده بووه‌که بده‌ن و،هه‌وڵبده‌ن هه‌موو ئه‌و کێشه‌و گرفتانه‌ى بۆ چاره‌سه‌ربکه‌ن که بۆته‌هۆى ئه‌م گرفت و نه‌خۆشییه. ڕه‌نگه له ئه‌مڕۆى کۆمه‌ڵگه‌ى کوردی‌دا ئالووده‌بوومان نه‌بێت،به‌ڵام نیمچه ئالووده‌بوومان زۆره‌و،ئه‌مانه‌ش به‌ره‌و ئالووده‌بوون ده‌ڕۆن،به‌تایبه‌ت ئه‌وانه‌ى بێڕهچاو کردنى کات ،گفتوگۆى ئینته‌رنێتى و ماڵپهڕهسێکسییهکان به‌کارده‌هێنن،که‌ئه‌مه‌ش له ئاینده‌دا مه‌ترسى گه‌وره دروست ده‌کات بۆ سه‌ر تاکه‌کان و کۆمه‌ڵگه‌ى کوردیش،ئه‌مه جگه له‌وه‌ى هه‌نووکه گرفتى کۆمه‌ڵایه‌تى زۆریان دروست کردووه،وه‌کو بڵاوبوونه‌وه‌ى سێکسى نادروست و،زۆرشتى دیکه‌ش وه‌کو له خاڵه‌کاندا به‌کورتى ئاماژه‌مان پێدان. ئه‌گه‌رچى ناکرێت لا له‌لایه‌نه خراپه‌کانى ئینته‌رنێت و هه‌موو ته‌کنه‌لۆژیاکان نه‌که‌ینه‌وه،وهلێً نابێت ئه‌وه‌شمان له‌بیربچێت که فێربوونى ئینته‌رنێت و به‌کارهێنان و شاره‌زابوون تێیدا پێویستییه‌کى هه‌نووکه‌ى ژیانه و،کارئاسانى زۆرمان بۆده‌کات و،ڕێگه‌ى دوورمان بۆنزیک ده‌کاته‌وه،و سه‌چاوه‌ى سه‌رجه‌م لێکۆڵینه‌وه‌و توێژینهکانمانه،به‌م نووسینه‌ى بهردهستیشتهوه، که‌واته سوودى زۆر زۆر زیاتره له زیانه‌کانى ، بۆیه پێویسته هه‌میشه ئه‌و ڕاستییه‌مان له پێش چاوبێت،نه‌ک به‌خوێندنه‌وه‌ى ئه‌م بابه‌ته ،یان بابه‌تێکى هاوشێوه،یان وتار و لێکۆڵینه‌وه‌و کتێب له‌م باره‌یه‌وه،ببینه ڕێگر له‌به‌رده‌م مناڵ و تازه‌پێگه‌یشتووان و گه‌نجان دا،به‌ڵکو پێویسته ئاگاداریان بین و نه‌هێڵین به خراپ سود له‌م ته‌کنه‌لۆژیا گرنگ و پڕبایه‌خه وه‌ربگرن و،کات و سه‌رمایه‌و ته‌ندروستى خۆیان بخه‌نه مه‌ترسییه‌وه.
|
<urn:uuid:c19f0206-7734-496c-b4dc-dd3a17a59e44>
|
CC-MAIN-2017-34
|
http://rojhelattimes.net/hamarang/616-%D8%A6%D8%A7%DA%B5%D9%88%D8%AF%D9%87%E2%80%8C%D8%A8%D9%88%D9%88%D9%86-%D8%A8%D9%87%E2%80%8C-%D8%A6%DB%8C%D9%86%D8%AA%D9%87%E2%80%8C%D8%B1%D9%86%DB%8E%D8%AA-%D9%84%D9%87%E2%80%8C%D9%86%DB%8E%D9%88%D8%A7%D9%86-%DA%AF%D8%B1%D9%81%D8%AA%DB%8C-%D8%AF%D9%87%E2%80%8C%D8%B1%D9%88%D9%88%D9%86%DB%8C-%D9%88-%DA%A9%DB%8E%D8%B4%D9%87%E2%80%8C%DB%8C-%DA%A9%DB%86%D9%85%D9%87%E2%80%8C%DA%B5%D8%A7%DB%8C%D9%87%E2%80%8C%D8%AA%DB%8C%D8%AF%D8%A7.html
|
2017-08-23T11:56:21Z
|
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2017-34/segments/1502886120194.50/warc/CC-MAIN-20170823113414-20170823133414-00370.warc.gz
|
ckb
| 0.997948 |
Arab
| 6 |
{"ckb_Arab_score": 0.9979479908943176}
|
له شارى هه‌ولێر ژماره‌يه‌كى زۆر له چاڵاكوانان و ئه‌و ده‌نگه ناڕهزاييانهى كه به‌م دووايیانە به‌هۆى قه‌يرانه‌كانى هه‌رێمى كوردستان دروست بوونە كۆبوونه‌ته‌وه و پێكه‌وه له كۆنفرانسێكدا كۆڕبه‌ندى ناڕه‌زايى نيشتيمانيان ڕاگه‌ياند و يه‌كه‌م هه‌نگاوى ئه‌م كۆڕبه‌نده ناڕهزاييهش يه‌كخستنى ده‌نگه ناڕهزاييهكانى كوردستانه.
له‌مباره‌يه‌وه عه‌لى سياسى رێكخه‌رى كۆڕبه‌ندى ناڕه‌زايى نيشتيمانى بە دەنگی ئەمەریکای ڕاگەیاند "نه‌بوونى ناعه‌داله‌تى له دابه‌شكردنى سه‌روه‌ت و سامان له كوردستاندا و بوونى گه‌نده‌ڵى و سهروهرنهبوونى ياسا و تێكشكاندنى كه‌رامه‌تى مرۆڤه‌كان و نه‌بوونى ديموكراسيه‌ت، ئه‌مانه هه‌موو ئه‌و خاڵانه بوون كه ده‌مانه‌وێت كاريان له سه‌ر بكه‌ين " .
بەڕێز سیاسی گوتیشی ئێمه بۆ ئه‌وه كۆبووينه‌ته‌وه تا بتوانين سه‌رجه‌م ده‌نگه ناڕهزاييهكان يه‌ک بخه‌ين و هاوده‌نگ بين و پێكه‌وه ناڕه‌زايى سەرانسەری ئه‌نجام بده‌ين.
له لايه‌كى ترەوە ستار ئاپۆ ئه‌ندامى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى هه‌ولێر و ئه‌ندامى ئه‌نجومه‌نى كۆڕبه‌ندى ناڕه‌زايى بە دەنگی ئەمەریکای ڕاگەیاند " هه‌موو لە جومگه‌كانى دەسەڵاتدا گه‌نده‌ڵى و ناعهدالى هه‌يه بۆیە يه‌كه‌م هه‌نگاوى ئێمه هاوده‌نگ و يه‌كخستنى كاره‌كانه به‌رامبه‌ر هه‌موو ئه‌و سته‌م و ناعهدالهتيیانهى كه لە كوردستاندا هه‌ن.
دەقی ڕاپۆرتەکەی پەیامنێرمان ئەحمەد زێباری لە هەولێر
|
<urn:uuid:effeb4b0-8713-4f38-b6e6-1eb4d064c259>
|
CC-MAIN-2017-34
|
https://www.dengiamerika.com/a/3330410.html
|
2017-08-20T06:03:09Z
|
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2017-34/segments/1502886105976.13/warc/CC-MAIN-20170820053541-20170820073541-00575.warc.gz
|
ckb
| 0.974455 |
Arab
| 12 |
{"ckb_Arab_score": 0.9744546413421631, "sdh_Arab_score": 0.024780962616205215}
|
لە میانەی بەشداریكردن لە پێشانگای #CES2016 كە لە شاری لاس ڤێگاس بەڕێوە دەچێت ، گەورە كۆمپانیای سۆنی ژاپۆنی بەفەرمی كامێرای Handycam نمایش كرد .
ئەم كامێرا نوێیە دەتوانێت دیمەنە ڤیدیۆییەكان بە كوالیتی 4K تۆمار و نمایش بكات ، هەروەها 120 وێنە دەگرێت لە ماوەی 1 چركەدا.
نرخی ئەم كامێرایە 999 دۆلاری ئەمریكیە و مانگی 3 ی ئەمساڵ دەخرێتە بازاڕەكانی جیهانەوە
|
<urn:uuid:f2294741-e10b-4544-9ea5-12494bac7e71>
|
CC-MAIN-2017-34
|
http://techeye.org/browse/1879
|
2017-08-19T13:12:16Z
|
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2017-34/segments/1502886105451.99/warc/CC-MAIN-20170819124333-20170819144333-00303.warc.gz
|
ckb
| 0.821804 |
Arab
| 18 |
{"ckb_Arab_score": 0.8218043446540833, "sdh_Arab_score": 0.15444502234458923, "hac_Arab_score": 0.023756295442581177}
|
کاربەدەستان لە ئەمەریکا دەڵێن دەسەڵاتدارانی وڵاتەکەیان بە نیازن ڕێگە بە سەرنشینانی چەند هێڵێکی ئاسمانی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باکوری ئەفریقا نەدرێت ئامێری ئەلیکترۆنی گەورە لەگەڵ خۆیان بۆ ناو فڕۆکەکان بەرن، ئەمەش لەبەر هەڕەشەی تیرۆرستی.
کاربەدەستەکان بە ئاژانسی هەواڵی ڕۆیتەرزیان وتووە وەزارەتی ئاسایشی ناوخۆ بەنیازە ئەمڕۆ سێشەممە بڕیارێک لەم بارەیەوە ڕابگەیەنێت. ئاماژەیان بەوە کردووە ماوەیەکە حکومەتی ئەمەریکا تاووتوێی ئەم پرسە دەکات دوای ئەوەی چەند هەفتەیەک پێشتر بەم هەڕەشەیە زانراوە.
سەرچاوەکان وتویانە نزیکەی 10 کۆمپانیای هێڵی ئاسمانی بیانی دەگرێتەوە و لە 10 فڕۆکەخانەی هەشت وڵات لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باکوری ئەفریقا جێبەجێ دەکرێت. لەوانە کۆمپانیاکان لە ئوردن و عەرەبستانی سعودیە.
کاربەدەستەکان وتوشیانە کۆمپانیاکانی ئەمەریکا ناگرێتەوە و تەنها ڕێگە لە ئامێرە گەورەکان دەگیرێت ببرێنە ناو فڕۆکەکانەوە، لەوانە کۆمپیوتەر و یاریە ئەلیکترۆنیەکان و کامێرا، بەڵام ڕێگە دەدرێت سەرنشینانی فڕۆکەکان تەلەفونی مۆبایل و ئامێرە تەندروستیەکان لەگەڵ خۆیان بەرن. دەڵێن دەکرێت ئامێرە گەورەکان لە نێو جانتاکانیان دابنێن و بە جودا دوای پشکنین بۆیان باردەکرێت.
کەناڵی CNN لە زاری کاربەدەستێکی ئەمەریکاوە بڵاویکردەوە کە وتویەتی قەدەغەکردنەکە پەیوەندی بە ڕێکخراوی قاعیدە لە دورگەی عەرەبەوە هەیە و هەندێک لەو زانیاریانە لە هێرشەکەی ئەم دواییەی هێزە تایبەتەکەی ئەمەریکا لە یەمەن بەردەست کەوتوون.
هێڵی ئاسمانی پاشایەتی ئوردن Royal Jordanian ڕایگەیاندووە لە ڕۆژی سێشەممەوە ڕێگە نادرێت سەرنشینانی فڕۆکەکانیان ئەوانەی بۆ ئەمەریکا و کەنەدا دەچن ئامێرە ئەلیکترۆنیە گەورەکان لەگەڵ خۆیان بەرنە ناو فڕۆکەکانەوە، بەڵام دەتوانن مۆبایل و ئامێرە تەندروستیەکانیان بەرن.
هەروەها لە عەرەبستانی سعودیەش هەمان ڕێنمایی بۆ هێڵە ئاسمانییەکان دەرچوون.
سەرچاوە/ ڕۆیتەرز
|
<urn:uuid:4c9a982d-0a83-47fe-bfba-b84b566bf7b7>
|
CC-MAIN-2017-34
|
https://www.dengiamerika.com/a/airlines-us-ban-electronics/3775104.html
|
2017-08-19T12:56:27Z
|
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2017-34/segments/1502886105451.99/warc/CC-MAIN-20170819124333-20170819144333-00303.warc.gz
|
ckb
| 0.959118 |
Arab
| 8 |
{"ckb_Arab_score": 0.9591182470321655, "sdh_Arab_score": 0.0338904969394207}
|
لەم هەفتەیەدا دوو تەقینەوەی یەک بە دوای یەک لە بەردەم قەڵای دیموکرات کە دەفتەری سیاسی حزبی دیموکراتی کوردسـتانی لێـیە لە شاری کۆیە ڕوویانداوە و بەهۆیەوە 5 پـێشمەرگەی حزبی دیموکراتی کوردسـتان و 2 کارمەندی ئاسایشی گیانیان لەدەسـتداوە.
خەسرەو ئەڵماسی نووسەر و لێکۆڵەر لە وتووێژێـکدا لەگەڵ بەڵێن ساڵح لە بەشی کوردی دەنگی ئەمەریکا دەڵێت ئەم هێرشانەی کرانە سەر بارەگاکانی حزبی دیموکراتی کوردستان، کاردانەوەیەکی ئەو چالاکیـیانە بووە کە بەم دوایـیانەدا لە گۆڕەپانی خەباتی سیاسی و نیزامی کوردسـتانی ڕۆژهەڵات هاتوونەتە ئاراوە.
دەشڵێت کاربەدەسـتانی پلە بەرزی سەربازی و ئەمنی کۆماری ئیسلامی ئێران هەڕەشەی توندیان لە حزبەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردسـتان کردبوو و تەنانەت ڕایانگەیاندبوو ئەوان بۆ بەرپەرچدانەوەی ئەم جۆرە چالاکیـیانە هیچ هێڵێـکی سوور بۆخۆیان نابینن و سەرکردایەتی و هێزەکانی ئەو حزبانە لە هەرکوێـیەکی دنیادابن، ئەوا دەکەونە بەر هێرش و پەلاماری ئەوان.
|
<urn:uuid:1b9eca63-42c0-4a17-b2f2-f08cabdd6771>
|
CC-MAIN-2017-34
|
https://www.dengiamerika.com/a/kurdistan-iran/3648392.html
|
2017-08-19T12:57:19Z
|
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2017-34/segments/1502886105451.99/warc/CC-MAIN-20170819124333-20170819144333-00303.warc.gz
|
ckb
| 0.729409 |
Arab
| 5 |
{"ckb_Arab_score": 0.7294088006019592, "hac_Arab_score": 0.1621353179216385, "sdh_Arab_score": 0.10830681771039963}
|
سەرۆک دانۆڵد ترامپ ئەمەریکای هێنایە دەرەوە لە ڕێکەوتننامەی پاریس بۆ کەش و هەوا کە لەلایەن سەرۆکی پێشووی ئەمەریکا باراک ئۆباماوە کرابوو، بەڵام هەوڵدەدات ڕێکەوتنێکی باشتر بکات کە لە قازانجی کاری ئەمەریکا و باجدەران بێت.
سەرۆک ترامپ ڕایگەیاند ئەمەریکا دێتە دەرەوە لە ڕێکەوتننامەکەی پاریس و وتی هەوڵ بۆ ڕێکەوتنێک دەدات کە دادپەروەرانە بێت.
سەرۆک ترامپ وتی " ئێمە دێینە دەرەوە." ئامادەبووانیش بە چەپڵە وەڵامی سەرۆک ترامپیان دایەوە.
سەرۆک ترامپ وتی " ڕێکەوتننامەی پاریس بۆ کەش و هەوا نموونەیەکی ترە بۆ چوونە ناوەوەی واشنتن بۆ ڕێکەوتنێک کە زیان بە ئەمەریکا دەگەیەنێت."
شایەنی باسە لەکاتی کەمپینی هەڵبژاردنەکاندا سەرۆک ترامپ بەڵێنیدا لە ڕێکەوتننامەکە بێتە دەرەوە و بەڵێنەکەی بردە سەر. هەروەها ئەم بڕیارەی سەرۆک ترامپ کاردانەوەی جیاوازی لێکەوتەوە.
سەرچاوە / VOA
|
<urn:uuid:c2739885-a9ea-4e33-a7a7-4398835530f3>
|
CC-MAIN-2017-34
|
https://www.dengiamerika.com/a/us-climate-change-agreement/3883265.html
|
2017-08-19T12:57:51Z
|
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2017-34/segments/1502886105451.99/warc/CC-MAIN-20170819124333-20170819144333-00303.warc.gz
|
ckb
| 0.993902 |
Arab
| 5 |
{"ckb_Arab_score": 0.9939018487930298}
|
سەرۆک دانۆڵد ترامپ ڕایگەیاند هەفتەی داهاتوو بڕیارێکی نوێ و تەواو دەردەکات کە ئامانجی بڕیارەکە پاراستنی ئەمەریکییەکان دەبێت.
سەرۆک ترامپ لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا کاتێک کە ئەلکساندەر ئاکۆستای هەڵبژارد بۆ وەزیری کار وتی هەفتەی داهاتوو چەند بڕیارێکی گرنگ دەردەکات.
دووپاتیشی کردەوە کە پەشیمان نابێتەوە لەو بەڵێنانەی کە داویەتی بۆ پاراستنی ئاساییشی وڵاتەکە و بەردەوام بوونی لە توندکردنەوەی پڕۆسەی پشکنینی ئەو هاوڵاتیانەی کە دێنە ئەمەریکاوە.
ڕوونیشی کردەوە کە بڕیاری پێویست دەردەکات بۆ بەرەنگاربوونەوەی ئیسلامی توندڕەوی تیرۆریست و ئەو بڕیارانەشی بە ناڕاست ناودێرکرد کە دژی بڕیارەکەی دەرکراون سەبارەت بە کۆچبەران.
هەروەها بەڵێنیشیدا دروستکردنی دیوارەکەی سەر سنوری مەکسیک و ئەمەریکاش تەواو بکات و بەرەنگاری ئەو شارانەش ببێتەوە کە دەبنە پاڵپشت بۆ کۆچبەرە نایاساییەکان.
سەرچاوە/ الحرة
|
<urn:uuid:2e879d2f-4646-4b3f-8d08-9b0f13e0e5bb>
|
CC-MAIN-2017-34
|
https://www.dengiamerika.com/a/us-trump/3727869.html
|
2017-08-19T12:58:02Z
|
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2017-34/segments/1502886105451.99/warc/CC-MAIN-20170819124333-20170819144333-00303.warc.gz
|
ckb
| 0.94731 |
Arab
| 6 |
{"ckb_Arab_score": 0.9473096132278442, "sdh_Arab_score": 0.029361950233578682, "hac_Arab_score": 0.023279355838894844}
|
سەلیمی دووەم
|سوڵتان سەلیمی دووەم|
|ناوی سوڵتان||سوڵتان سەلیمی دووەم|
|لە دایکبوون||١٥٢٤|
|مردن||١٥٧٤|
|پێش خۆی||سوڵتان سولەیمان قانونی|
|دوای خۆی||موڕادی سێیەم|
|بنەماڵەی فەرمانڕەوا||عوسمانییەکان|
|بنەماڵەی پاشایەتی||عوسمانی|
|باوک||سوڵتان سولەیمان قانونی|
|دایک||خەرم سوڵتان|
|بیروباوەڕ||ئیسلامی سوننە|
سەلیمی دووەم کوڕی سوڵتان سولەیمان قانونی ساڵی ١٥٢٤-١٥٧٤ز، خەلیفەی عوسمانی یانزەیەم بووە، دایکی خەرم سوڵتان یان ڕۆکسەلانی ڕووسی کە ڕووسییەکی موسڵمان بوو کە هەستا بە چەندین فرت و فێڵ بۆ کۆتایی هێنان بە کوڕە گەورەترەکانی تری سولەیمان قانوونی تاکو ڕێگە بکاتەوە بۆ کوڕەکەی دەسەڵات وەربگرێت، و ساڵی وەرگرتنی دەسەڵاتی ١٥٦٦ز بوو.
پێرست
فەتحەکانی سەردەمی[دەستکاری]
سەدری ئەعزەم محەمەد پاشا سەقڵڵی مردنی قانوونی شاردەوە لە ترسی شۆڕشی ئینکیشارییەکان هەتا سەلیمی دووەم دەسەڵات وەردەگرێت، لاواز بوو لە توانایدا نەبوو فەتحەکانی باوکی و ڕێکخستنە ناوخۆییەکان بپارێزێت، زۆربەی دەسەڵاتەکەی دا بە وەزیرەکانی، و کاتێک ڕێگەی گرت لە بەخشینی بەخششەکان بە سەربازەکان یاخی بوون و گوێڕایەڵی سەرکردەکانیان نەئەکرد تا ناچاریانکرد بەخششیان بداتێ، هەندێک وایدەبینن ئەگەر شان و شکۆی پیشتری دەوڵەتەکە و هێزی وەزیر محەمەد پاشا سەقڵی نەبووایە دەوڵەتەکە بە یەکجار ئەڕووخا، و ڕێکەوتنێکی بەست لەگەڵ نەمسا کە تیایدا دانی بە موڵکەکانی نا لە مەجەڕدا لە بەرامبەر جزیەی ساڵانەدا.
پەیوەندییەکانی لەگەڵ فەڕەنسا[دەستکاری]
ڕێکەوتنەکانی نوێ کردەوە لەگەڵ فەڕەنسا و پۆلەندا و و لەگەڵ فەڕەنسادا ڕێکەوت لە دانانی هێنری دی فالوا برای پاشای فەڕەنسا شارلزی نۆیەم وەک پاشای شانشینی پۆڵەندە، و ئەو وڵاتە لە ژێر ڕاسپاردەی دەوڵەتی عوسمانی‌دا بوو تا سەردەمی سولتان موڕادی سێیەم کە داینا لە ژێر ڕاسپاردەی فەڕمی والی بەغداندا، فەڕەنسا بازرگانی لە دەریای ناوەڕاست دەست پێ‌کرد و نێرراوە مەسیحییە کاسۆلیکییەکانی ئەنارد بۆ لایەنگرانی لە دەوڵەتی عوسمانی‌دا بە تایبەت لە شام، بەمەش ئیش‌کردن لە ناوەوە لە دژی عوسمانییەکان دەستی پێ‌کرد و پەروەردەی مەسیحییەکانیان کرد لە پەیوەندیکردنیان بە فەرەنساوە، و فەڕەنسییەکان چاوتێبڕینی خۆیان لە باکووری ئەفریقادا دەرخست بە سوود وەرگرتن لە ئەنجامەکانی شەڕی لیبانتۆ، کاتێک داوایەکیان پێشکەش بە سوڵتانی عوسمانی کرد کە ڕێگە بدات بە فەرەنسا دەست بگرێت بەسەر جەزائیردا بە بیانووی پاراستنی ئیسلام و موسڵمانان لەبەرامبەر بڕێک پارەدا، خەلیفە ئەوەی ڕەتکردەوە و دواتر ڕازی بوو بەوەی تایبەتمەندی بازرگانیان بداتێ دوای سووربونێکی زۆر.
ئیشە جەنگییەکان[دەستکاری]
محەمەد پاشا سەقڵی هەڵمەتێکی سەربازی ئامادە ئەکرد بۆ فەتحی ئەستراخان کە لە ژێر دەستی ڕووسیەکاندا بوو و هەڵئەسان بە گرتنی ڕێگە بازرگانیەکان و حەج لەسەر خەڵکی خواڕزم و سەمەرقەند و بوخاری و ناوچەکانی دەوروپشتیان، و پلانی عوسمانییەکان کردنی ئەستراخان بوو بە بنکەیەکی سەربازی بۆ پاراستن لە ڕووس و ویستە فراوانخوازییەکانیان بوەستێنن، ئیشەکە لە زستاندا وەستا بەڵام بە گشتی هەڵەمەتەکە سنورێکی بۆ بەرەوپێشچوونی ڕووس دانا بە شێوەیەکی کاتی.
لە هەوڵێکدا بۆ گێڕانەوەی ئەندەلووس چەک وپ ێداویستی شەڕ نێردرا و بە نهێنی پەیوەندییان پێوەکرا لەلایەن ئولوج علی پاشاوە لە جەزائیر بە سوود وەرگرتن لەوەی ئیسپان سەرگەرمی شەڕبوون لە هۆڵەندا، و ئاشکرابوونی یەکێک لە پیاوە ئەندولسییەکان، ئیسپانی وریا کردەوە و ڕووبەڕووی هەوڵەکانی ئولوج عەلی پاشا بوونەوە، و ئەوەی ناکۆکییەکانی زیاد کرد نوقم بوونی ٣٢ کەشتی جەزائیری بوو لە دەریای ناوەڕاستدا.
شەڕی لیپانتۆ[دەستکاری]
لەم سەردەمەدا فەتحی قوبرس کرا کە ئەو کاتە سەر بە بوندقیە بوو، هەروەها دەریاییە عوسمانییەکان غەزووی دوورگەی کریت و زەنتە و ئەوانی تریان کرد، خەڵکی بوندقیە ترسان لە لەدەستدانی خاکەکانی ئیتالیا و دەسەڵاتی بوندقیە، پاپا هاوپەیمانی بەست لە نێوان ئیسپانیا و بوندوقیە و جەنوا و قەشەکانی دوورگەی ماڵتا، کەشتیگەلێکیان لە ٣٢ کەشتی پیکەوەنا و هێرشیان کردە سەر عوسمانییەکان کە ڕووبەڕووی ئەم هاوپەیمانییە بوونەوە بە ٣٠٠ کەشتی، بەڵام عوسمانییەکان لە یەکیک لە دوورگەکاندا شکان و ژمارەیەک لە گەورە دەریایی موسڵمانان بە دیل گیران و کوژران، و ئەم ڕووداوە خاڵی گۆڕان و گەشبینی ئەورووپیەکان بوو لە کاتێکدا کەشتیگەلی عوسمانییەکان بەوە ناوی هەبوو کە هەرگیز تێک ناشکێت.
لەلای عوسمانییەکانەوە ئولوج عەلی پاشا توانی دەستبگرێت بەسەر کەشتییەکانی قەشەی ماڵتادا و ژمارەیەکی زۆری ئەو کەشتیانەی لەگەڵی بوون پاراستی، پاشان محەمەد سەقڵی پاشا دەستی کرد بە بنیاتنانەوەی کەشتیگەل بە هەموو هێز و هیممەتێکیەوە، و سوڵتان سەلیمی دووەم بەشێک لە کۆشکەکەی خۆی پێ بەخشین تا کەشتییەکەی تیا بنیات بنێنەوە و لە پارەی تایبەتی خۆی پێی‌دان و پارەیان لە خەڵک کۆنەکردەوە بۆی و لە ماوەی کەمتر لە ساڵێکدا ٢٥٠ کەشتییان بنیات نایەوە، و ئەم هەواڵەش بوندقیەی وا لێکرد کە ڕازی بێت بە دانی باجێکی شەڕ بۆ خەلافەتی عوسمانی کە بڕەکەی ٣٠٠ هەزار دوکا بوو و هەروەها وازی لە دوورگەی قوبرس هێنا بۆی بە هۆی ئەو ناکۆکیانەی لە نیوان سەرکردەکانی هاوپەیمانییکەدا دروستبوو دوای سەرکەوتنیان و بوو بە هۆی جیابوونەوەیان.
لە ئەنجامەکانی شەڕی لیبانۆ واز هێنانی عوسمانییەکان بوو لە گێڕانەوەی ئەندەلوس و هەروەها ژمارەیەک لە شارەزا دەریاییەکانیان لە دستدا کە لەوە دوا جێگرتنەوەیان قورس بوو.
فەتحی تونس و یەمەن[دەستکاری]
خەلیفە فەرمانی کرد بە ڕزگارکردنی توونس کە ئیسپان داگیریان کردبوو ساڵی ٩٨٠ک، وەزیری جەنگی سینان پاشا بە سوپاکەیەوە و لەگەڵ ژمارەیەک لە دەریاییە عوسمانییەکان چوو بۆ فریاکەوتنی خەڵکی توونس و گەمارۆی ئیسپانیان دا تا ناچاریان کرد بکشێتەوە بۆ قەڵایەک بە ناوی بستیۆن، و زۆر بە توندی گەمارۆی قەڵاکەیان دا تا فەتحیان کرد.
سەدڕی ئەعزەم محەمەد سەقڵی پاشا سوپایەکی گەورەی نارد بۆ یەمەن بۆ وەڵامدانەوەی شۆڕشەکەی ئەوێ و وەزیری جەنگ سینان پاشا و والی میسر یارمەتییان دا و دەستیان گرت بەسەر شۆڕشەکەدا ساڵی ٩٧٦ک، یەمەن گرنگ بوو بۆ خەلافەت لەبەرئەوەی وەک بەربەستێک بوو لە بەردەم بەرو پێشچوونی پورتوگالییەکان بۆ حیجاز و بنکەیەک بوو بۆ لێدانی پورتوگالییەکان لە دەریای سوور و ئۆقیانووسی هیندییدا.
کۆچی دوایی[دەستکاری]
مێژوونووسە ڕۆژئاواییەکان ئەڵێن هۆکاری مردنی سەلیمی دووەم ڕۆچوونی بووە لە خواردنەوەی مەییدا، لە کاتێکدا مێژوونوسە موسڵمانەکان ئەڵێن هۆکاری مردنی هەڵکەوتنی قاچی بووە لە حەمامدا و کەوتنێکی بەهێز کەوتووە و نەخۆش کەوتووە چەند ڕۆژیک پێی و پاشان وەفاتی کردووە ساڵی ١٥٧٤ز.
سەرچاوەکان[دەستکاری]
- سایتی ئیسلام ئۆن لاین
- کتێبی دەوڵەتی عوسمانی - محەمەد فەرید بەگ
- دەوڵەتی عوسمانی - د.عەلی محەمەد سەڵابی
|
<urn:uuid:7ef2b087-4f27-4713-b269-a4e0111f7104>
|
CC-MAIN-2017-34
|
https://ckb.wikipedia.org/wiki/%D8%B3%DB%95%D9%84%DB%8C%D9%85%DB%8C_%D8%AF%D9%88%D9%88%DB%95%D9%85
|
2017-08-23T00:43:43Z
|
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2017-34/segments/1502886116921.70/warc/CC-MAIN-20170823000718-20170823020718-00623.warc.gz
|
ckb
| 0.958037 |
Arab
| 89 |
{"ckb_Arab_score": 0.9580368995666504, "sdh_Arab_score": 0.02170710638165474, "hac_Arab_score": 0.0202560443431139}
|
بەپێی دەزگای هەواڵی کۆریای باکوور، کۆریای باکوور سزا نوێیەکانی ڕەت کردەوە کە نەتەوە یەکگرتووەکان سەپاندوویەتی بەسەر هاوڵاتیان و دەزگاکانیدا و بەڵێنیدا بەردەوام بێت لە پەرەپێدانی چەکی دژە فرۆکەکان.
ڕۆیتەرز لە پیۆنگیانگەوە بڵاویکردەوە پیوۆنگیانگ بەتەواوەتی سزا نوێیەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ سەر هاوڵاتیان و دەزگاکانی ڕەت دەکاتەوە و بەردەوام دەبێت لە پەرەپێدانی چەکەکانی.
ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی هەینی ڕابردوو سزاکانی سەر کۆریای باکووری فراوانتر کرد دوای تاقیکردنەوە موشەکییە بەردەوامییەکانی کۆریای باکوور.
ئەم بڕیارەش بە یەکەم بڕیاری لەوشێوەیە دادەنرێت دوای ئەوەی سەرۆکی ئەمەریکا دانۆڵد ترامپ بۆووە سەرۆکی ئەمەریکا و تاکە هاوپەیمانی کۆریای باکوور کە چینە پشتیوانی لە بڕیارەکە کرد.
|
<urn:uuid:c7b5e64c-43f7-4b20-813e-abb5f191fb31>
|
CC-MAIN-2017-34
|
https://www.dengiamerika.com/a/north-korea-security-councel-sanctions/3886584.html
|
2017-08-21T12:01:40Z
|
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2017-34/segments/1502886108268.39/warc/CC-MAIN-20170821114342-20170821134342-00348.warc.gz
|
ckb
| 0.864706 |
Arab
| 7 |
{"ckb_Arab_score": 0.8647063970565796, "sdh_Arab_score": 0.12245065718889236, "hac_Arab_score": 0.012781938537955284}
|
Subsets and Splits
No community queries yet
The top public SQL queries from the community will appear here once available.