text
stringlengths 223
525k
| id
stringlengths 47
47
| dump
stringclasses 96
values | url
stringlengths 15
4.08k
| date
stringlengths 20
20
| file_path
stringlengths 110
155
| language
stringclasses 1
value | language_score
float64 0.71
1
| language_script
stringclasses 1
value | minhash_cluster_size
int64 1
4.87k
| top_langs
stringlengths 30
316
|
---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|
پتر له سێ هه‌فته له‌مه‌وبه‌ر خۆپیشاندانی ئاشتیانه‌ی گۆڕه‌پانی ته‌قسیمی ئسته‌نبوڵ هه‌ڵگیرسا، به‌رامبه‌ر به نهخشهشیهکی بیناسازی حکومه‌ت له‌و ناوچه‌یه‌دا. دواتر خۆپیشادانه‌کان ڕویه‌کی سیاسیان له خۆ گرت له دژی هه‌ندێ رێوشوێنی حکومه‌تی مه‌یل ئیسلامی سه‌رۆك وه‌زیران ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆگان، وه‌ك سنور دانان بۆ مه‌ی نۆشین و ڕێنمایـیه‌کانی تر ئه‌وانه‌ی کۆمه‌ڵانی خه‌ڵکی تورکیا به پێشێلکردنی مافه مهدهنیـیهکانیان لێکیده‌ده‌نه‌وه.
له به‌رمبه‌ردا وه‌ك چاودێران ئاماژه‌ی پـێده‌ده‌ن حکومه‌تی ئه‌ردۆگان به هێزی ڕاده‌به‌ده‌ر به‌رپه‌رچی خۆپیشانده‌رانیان دایه‌وه، له وتارێکیشدا بۆ ئه‌ندامانی پارته‌که‌ی له په‌رله‌مانی تورکیادا به‌ڕێز ئه‌ردۆگان ڕایگه‌یاند که هێزی ده‌ره‌کی هانی خۆپیشاندانه‌کان ده‌ده‌ن بۆ کۆسپ خستنه به‌ر پێشکه‌وتنی وڵاته‌که‌ی، به‌ڵام ناوبراو ناوی ئه‌و هێزانه‌ی نه‌هێنا.
شاره‌زای کاروباری ڕۆژهه‌ڵاتی ناڤین، ڕێزدار عه‌بدوڵڵا حیجاب ده‌ڵێت هه‌رچه‌نده پارتی داد و گه‌شه‌پـێدانی ئه‌ردۆگان هێشتا گه‌وره‌ترین پارتی تورکیان، به‌ڵام پێگه‌ی سیاسی خودی ئه‌ردۆگان وه‌ك جاران نه‌ماوه.
ناوبراو ده‌شڵێت پشێوی ڕه‌وشی هه‌نوکه‌ی بێ گومان کاریگه‌ری خراپی ده‌بێت له‌سه‌ر پرۆسه‌ی ئاشتی نێوان تورکیا‌و پارتی کرێکارانی کوردستان په‌که‌که.
|
<urn:uuid:b9252722-e1f5-4004-b67d-59e1ba4adc83>
|
CC-MAIN-2016-50
|
http://www.dengiamerika.com/a/1691212.html
|
2016-12-05T12:39:29Z
|
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2016-50/segments/1480698541696.67/warc/CC-MAIN-20161202170901-00270-ip-10-31-129-80.ec2.internal.warc.gz
|
ckb
| 0.995169 |
Arab
| 13 |
{"ckb_Arab_score": 0.9951691031455994}
|
کاربه‌ده‌ستانی عێراقی قه‌ده‌غه‌ی هات و چۆ له‌سه‌ر رومادی لا ده‌ده‌ن
کاربه‌ده‌ستانی عێراقی له ئوستانی ئه‌نبار له رۆژئاوای وڵاته‌که‌دا قه‌ده‌غه‌ی هات و چۆیان لا داوه که له رۆژی هه‌ێنی دا له رومادی پاێته‌ختی ئوستانهکهدا سه‌پێندرابوو به هۆێ مه‌ترسی شیانی هه‌وڵدانی میلیشیاکان له به‌ره‌و پێشه‌وه چوون به‌ره‌و شاره‌که.
سه‌باح کهرهوت سه‌رۆکی ئه‌نجومه‌نی شاره‌که له رۆژی یه‌کشه‌ممه ووتی دوێنی قه‌ده‌غه‌ی هات و چووه‌که لادرابوو.
کهرهوت ده‌ڵێت میلیشیاکانی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی به‌رده‌وامن له تۆپبارانکردنی هه‌ندی له گه‌ره‌کان، به‌ڵام سه‌ر نه‌که‌وتوون له ده‌ست به‌سه‌راگرتنی ناوچه‌ی تر له شاره‌که‌دا.
گروپه‌که له‌م هه‌فتانه‌ی دواییه‌دا له ده‌وروبه‌ری رومادی ده‌سکه‌وتێکی زۆرتریان هه‌بوه دژ به هێزه‌کانی گه‌مارۆ دراووی عێراقی سه‌ره‌رای هێڕشه ئاسمانیه به‌رده‌وامه‌کانی هاوپه‌ێمانانی به رێبه‌رایه‌تی وڵاته یه‌کگرتووه‌کان بۆ سه‌ر میلیشیاکان.
|
<urn:uuid:91e312d6-d912-4cdd-a611-e75f33ff6f38>
|
CC-MAIN-2016-50
|
http://www.dengiamerika.com/a/2488723.html
|
2016-12-05T12:39:05Z
|
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2016-50/segments/1480698541696.67/warc/CC-MAIN-20161202170901-00270-ip-10-31-129-80.ec2.internal.warc.gz
|
ckb
| 0.998579 |
Arab
| 12 |
{"ckb_Arab_score": 0.9985790252685547}
|
پارتی ده‌سه‌ڵاتداری ژاپـۆن وه‌زیری دارایی یووشیهیکۆ نۆدا وه‌ک ڕێبه‌ری نوێی خۆی هه‌ڵبژارد، وه به‌وه‌ش ده‌بێته شه‌شه‌مین سه‌رۆک وه‌زیری وڵاته‌که له ماوه‌ی ئه‌م پـێنج سـاڵه‌ی دوایـیانه‌دا.
ڕۆژی دووشه‌ممه یاسادانه‌رانی پارتی دیموکراتی ژاپـۆن له دوایـین گه‌ڕی هه‌ڵبژاردنه‌که‌یاندا ده‌نگی زیاتریان به به‌ڕێز نۆدا دا له به‌رامبه‌ر وه‌زیری بازرگانی و پـێـشهسـازی بانری کایـیدا. چاوهڕواندهکرێت ڕۆژی سێشه‌ممه په‌رله‌مان وه‌ک سه‌رۆک وه‌زیری وڵات هه‌ڵبـبژێرێت.
به‌ڕێز نۆدا ده‌ستبه‌جێ دانی به‌وه‌دا نا که ڕووبه‌ڕووی کێشه و گرفت ده‌بێته‌وه که له کێشه‌ی هه‌نوکه‌ی ئابوریـیه‌وه ده‌سـتپـێده‌کات تاوه‌کو ده‌گاته پاکـکردنه‌وه‌ی ئاسه‌واره‌کانی کاره‌سـاتی ده‌زگای فوکوشیمای ناو‌کی.
پـێشـبینی ده‌کرێت نۆدا هه‌وڵ بدات هاوبه‌ندیـیه‌ک له‌گه‌ڵ پارتی لیبراڵ دیموکراتی ئۆپـۆزسیۆن و پارتێـکی سێـیه‌م پـێـکبهێنێت، به‌ڵام ڕوون نیـیه ئایا پارتی لیبراڵ دیموکرات قایل ده‌بێت به‌و هاوبه‌ندیـیه یان نا.
|
<urn:uuid:86b8bfdc-43e1-496f-9214-bb52e8840a43>
|
CC-MAIN-2016-50
|
http://www.dengiamerika.com/a/japan-29aug11-128585118/973858.html
|
2016-12-08T12:04:19Z
|
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2016-50/segments/1480698542588.29/warc/CC-MAIN-20161202170902-00398-ip-10-31-129-80.ec2.internal.warc.gz
|
ckb
| 0.989902 |
Arab
| 12 |
{"ckb_Arab_score": 0.9899016618728638}
|
Презентация на тему: " ئه و هۆكارانه ی كارده كه نه سه ر بازرگانی نێوده وڵه تی." — Транскрипт:
1
ئه و هۆكارانه ی كارده كه نه سه ر بازرگانی نێوده وڵه تی
2
1- جیاوازی ده رامه تی سرووشتی جیاوازی له بارودۆخی ژینگه ده بێته مایه ی دابه شبونێكی ناڕێكی ده رامه ت، جا چ كشتوكاڵی بێت یان ئاژه ڵی یانیش كانزایی. بۆ نمونه مۆز له هه رێمه گه رمه شێداره كان ده ڕوێت، به ڵام سنۆبه ر له هه رێمه سارده باراناویه كان ده ڕوێت. هه روه ها سه رچاوه كانی ووزه وه ك نه وت و گاز و خه ڵوز له وڵاتانی جیهان به هۆكاری جیۆلۆجی به شێوه یه كی ناڕێك دابه ش بوون، ئه م دابه ش بوونه ناڕێكه وایكردووه هه ندێك وڵات بڕێكی زۆری سه رچاوه ی وزه ی هه یه و بۆ ده ره وه ی ده نێرێ، كه چی وڵاتانی تر پێویستیان پێیه و هاورده ی ده كه ن.
3
2- ئاستی پێشكه وتنی ئابوری جیاوازی له ئاستی پێشكه وتنی ئابوری وڵاتانی جیهان هۆكاری گواستنه وه ی فراوانی كه لوپه له له نێوانیان. بایه خی ئه و هه رێمانه ی كه ده رامه تی سروشتیان هه یه كاتێ زیاد ده كات كه مرۆڤ به كاریان ده هێنێ. ده بینین هه رێم هه ن هاوشێوه ن له ده رامه تی سروشتی، به ڵام به هۆی جیاوازی رۆشه نبیری دانیشتوان و شاره زاییان جۆری پیشه یان جیایه ، هه روه ها جۆری به رهه م و بڕه كه ی و بڕی زیاده ی به رهه م جیایه. بۆ نمونه یابان كه وا پله یه كی پێشكه وت‌و له پیشه سازی داگیر ده كات، كه ره سته ی خاو و نه وت له وڵاتانی تر ده كڕێ و له به رامبه ر دا كه ره سته ی دروستكراو ده نێرێت.
4
3- جیاوازی دابه شبوونی دانیشتوان بازرگانی نێوده وڵه تی ده وه ستێته سه ر مرۆڤ چو نكه له هه مان كاتدا ره گه زی گرنگه له به رهه م و ره گه زی گرینگیشه له به كارهێنانی شتومه ك. ژماره ی دانیشتوان و دابه شبونیان له هه رێمه جیاوازه كانی جیهان بایه خێكی زۆریان هه یه. بۆ نمونه له ناوچه كانی چاندنی گه نم به مه به ستی بازرگانی له ده شته كه م دانیشتوانه كان، تێكڕایی به رهه می جوتیارێك به رزه ، جا بۆیه بڕی زیاده زۆره بۆ هه ناردن. له كاتێكا به ریتانیا و یابان به چڕی دانیشتوانیان و كه می ده رامه تی سروشتیان سوود له زۆری ژماره ی كرێكاری شاره زا ده بینن. بۆیه كه ره سته ی خاو و خۆراك هاورده ده كه ن و زۆر جۆر له شتومه كی دروستكراوی گرانبه ها دروست ده كه ن و ده ینێرنه ده ره وه.
5
4- ئاسانی گواستنه وه ئه و كۆمه ڵانه ی مرۆڤ به بازرگانی كۆن هه ڵده ستان كه وا له نزیك رێگا سروشتییه كان نیشته جێ بوون و جه ختیان ده كرده سه ر كه لوپه لی گرانبه ها و كێشی سووك. به گوێره ی پێشكه وتنی به رده وامی گواستنه وه قه باره و شێوازی بازرگانی نێوده وڵه تی ده گۆڕێت. له كۆندا نه بونی ئامرازی گواستنه وه ی گونجاو هۆكاری سه ره كی كه می بازرگانی نێوده وڵه تی بوو. دواتر هێڵی ئاسن بنیات نراو هێزی هه ڵم له هۆیه كانی گواستنه وه به كارهات، كه شتیه كان پێشكه وتن و حاویه ی به فرگره شۆڕشێكی گه وره ی هێنایه كایه وه سه باره ت به و كه لوپه لانه ی زوو تێك ده چن.
6
5- باجی گومرگ باجی گومرگ به پێچه وانه ی سیاسه تی بازرگانی ئازاد ده بێته مایه ی سنورداركردنی گواستنه وه ی كه له په لی نێوان ده وڵه تان. هه روه ك سه پاندنی باجی زۆر له سه ر هه ندێك كه لوپه لی هاورده ده بێته مایه ی راگرتنی هاورده كردنی. هه ندێك كه لوپه ل كه پێویسته و له وڵات دروست ناكرێت ئاسانكاری بۆ ده كرێت به كه مكردنه وه ی گومرگ یان بواردنی له باج.
7
په یوه ندی نێوان ده وڵه تان زۆرجار جیاوازی ئایدۆلۆژیای نێوان وڵاتان واده كات حه ساسیه ت هه بێت له په یوه ندی و بازرگانی نێوانیان. سه باره ت به ئاشتی و جه نگیش ئاشتی هۆیه كی یاریده ره بۆ پێشكه وتنی ئابوری و بازرگانی، به ڵام له كاتی جه نگدا بازرگانی نێوان وڵاتانی به شه ڕ هاتوو ده وه ستێ. هه روه ها دوای جه نگیش په چه كرداری ده روونی كاریگه ری هه یه له سه ر كه مكردنه وه ی بازرگانی نێوان وڵاتانی به شه ڕ هاتوو.
8
7- جیاوازی ئاستی داهات و گوزه ران تێكڕایی ساڵانه ی داهاتی كه سی ره گه زێكی كاریگه ره له بازرگانی نێوده وڵه تی. بۆ نمونه به رزی تێكڕایی داهاتی ساڵانه ی تاك له هه ریه ك له ویلایه ته یه كگرتوه كان و ئه ڵمانیا و یابان بووه ته مایه ی به رزی به های هاورده له م وڵاتانه. بۆیه زۆربه ی كه لوپه لی ئه و ده كه لو په له ی له لیستی هاورده ی ویلایه ته یه كگرتوه كان هه ن كه لوپه لی ته واوكاری و ناسه ره كین. بوونی سه رمایه بۆ پرۆژه بازرگانیه كان زۆر پێویسته ، چونكه دروستكردنی كه شتی و عه مبار و رێگاوبان سه رمایه ی زۆریان ده وێ.
9
8- تایبه تمه ندی میلله تان تایبه تمه ندی كه سی گه لان كارده كاته سه ر قه باره ی بازرگانی نێوده وڵه تی. میله تی داهێنه ر ره چاوی پێویستی دراوسێكانی ده كات و پلان داده نێت بۆ دروستكردنی كه لوپه ل به پێی پێویستی دراوسێكانی و تایبه تمه ندیان. بۆ نمونه زۆربه ی ئه و وڵاتانه ی به زمانی ئینگلیزی ده دوێن بڕێكی زۆری چا به كار ده هێنن، له كاتێكا ئه م به رهه مه ته نها له ژماره یه كی كه می ئه و وڵاتانه ده ڕوێت. هه روه ها رای گشتی و جیاوازی ره چه ڵه ك و نه ته وه و ئاین كاریگه ری هه یه له سه ر كه م و زۆری بازرگانی كردن و فرۆشتنی هه ندێك كه لوپه ل.
|
<urn:uuid:19617ef8-76cf-4348-80f7-febf1636eb8d>
|
CC-MAIN-2016-50
|
http://www.myshared.ru/slide/1058217/
|
2016-12-08T12:17:30Z
|
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2016-50/segments/1480698542588.29/warc/CC-MAIN-20161202170902-00398-ip-10-31-129-80.ec2.internal.warc.gz
|
ckb
| 0.813932 |
Arab
| 7 |
{"ckb_Arab_score": 0.8139322996139526, "sdh_Arab_score": 0.16376106441020966}
|
کاربه‌ده‌سـتانی عێراق ده‌ڵێن ڕۆژی سێشه‌ممه له شـاری تکریت خۆکوژێـک خۆی له به‌رده‌م بنکه‌یه‌کی پـۆلیسـدا ته‌قاندۆته‌وه که له‌وێ کۆمه‌ڵێـک گه‌نج ڕیزیان به‌سـتبوو به مه‌به‌ستی خۆتۆمارکردن بۆ خزمه‌تی پـۆلیسی. له ئاکامدا 50 که‌س کوژران و به لانی که‌م 150 که‌سی دیکه برینداربوون.
پـۆلیسی ناوچه‌که ده‌ڵێن له ده‌می ته‌قینه‌وه‌که‌دا به لانی که‌م 100 که‌س بۆ خۆتۆمارکردن له به‌رده‌می بنکه‌که‌دا کۆبووبوونه‌وه.
پاش هێرشه‌که له بڵندگۆی مزگه‌وته‌کانه‌وه داوا له خه‌ڵـکی کرا خوێن بۆ قوربانیـیه‌کان بـبه‌خشن.
جێی ئاماژه پـێـکردنه له‌م دوایـیانه‌دا چه‌ندین هێرشی خۆکوژی له سه‌رانسه‌ری وڵاته‌که ڕوویانداوه.
هه‌ر ڕۆژی دووشه‌ممه خۆکوژێـک خۆی به کاروانی ماشێنه‌کانی پارێزگاری ئه‌نبار ته‌قانده‌وه و له ئاکامدا 6 که‌س برینداربوون، به‌ڵام پارێزگاره‌که به سه‌لامه‌تی ڕزگاری بوو.
بۆ زانیاری زیاتر ده‌رباره‌ی هێرشه خۆکوژیه‌که‌ی تکریت، په‌یامنێری ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا ئه‌میر گۆران راپۆرتێکی ئاماده کردوه؛ بۆ بیستنی، فایلی ده‌نگی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ کلیک بکه.
|
<urn:uuid:1bc4367f-482f-4a12-8178-111dfd25dd46>
|
CC-MAIN-2016-50
|
http://www.dengiamerika.com/a/iraq-violence-18jan11-114121849/965131.html
|
2016-12-09T23:18:08Z
|
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2016-50/segments/1480698542851.96/warc/CC-MAIN-20161202170902-00206-ip-10-31-129-80.ec2.internal.warc.gz
|
ckb
| 0.999158 |
Arab
| 10 |
{"ckb_Arab_score": 0.9991575479507446}
|
ئاژانسی دهنگوباسی ئه‌سۆشیه‌تد پـرێس ڕایگه‌یاند، کاربه‌ده‌سـتانی نه‌مسا گوتویانه ده‌سه‌ڵاتدارانی ئه‌مه‌ریکا ده‌سـتیانکردووه به لێـکۆڵینه‌وه له‌گه‌ڵ زاڵمای خه‌لیلزاد گه‌وره دیپـلۆماتی پـێشووی ئه‌مه‌ریکا به گومانی ئه‌وه‌ی پاره‌ی به نایاسایی گواستووه‌ته‌وه له ڕێـگه‌ی بانکی هاوسه‌ره‌که‌یه‌وه.
تۆماس ڤێکسی داواکاری گشـتی له ڤیه‌ننا ڕۆژی دووشه‌ممه ئه‌م هه‌واڵه‌ی پشـتڕاستکرده‌وه که له هه‌فته‌نامه‌ی پـرۆفلی نه‌مساوی بڵاوکرابووه‌وه، به‌ڵام ئاماده نه‌بوو هیچ زانیاری زیاتر له‌م باره‌یه‌وه بدات.
هه‌فته‌نامه‌که ده‌ڵێت گومانی سه‌ره‌کی له‌سه‌ر حه‌واڵه‌کردنی نزیکه‌ی 1.5 ملیۆن دۆلاره بۆ سه‌ر حسابێـکی شێرڵ بێنارد هاوسه‌ری خه‌لیلزاد له ڤیه‌نـنا له مانگی پـێـنجی ساڵی 2013. ده‌شڵێت پاره‌که له چالاکی کارداری له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاسته‌وه هاتووه، ئاماژه‌ی به‌وه کرد به‌و به‌ڵگه‌نامانه‌ی له نێو ته‌نه‌که‌یه‌کی خۆڵدا دۆزراونه‌ته‌وه که له لایه‌ن ئۆفیسی داواکاری گشـتی له ڤیه‌ننا به‌کاردێت.
زاڵمای خه‌لیلزاد له سه‌رده‌می سه‌رۆک جۆرج بوش باڵیۆزی ئه‌مه‌ریکا بووه له ئه‌فغانستان و عێراق و نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان.
هۆڵگه‌ر بیڵش پارێزه‌ری خانم شێرڵ بێنارد ده‌ڵێت هێشـتا کاربه‌ده‌سـتانی ئه‌مه‌ریکا هیچ هۆکارێـکی به بنه‌مایان بۆ ئه‌م گومانه نه‌خستووه‌ته ڕوو.
|
<urn:uuid:eb37fd36-8d2a-4f64-9f3e-3903758b565b>
|
CC-MAIN-2016-50
|
http://www.dengiamerika.com/a/2442226.html
|
2016-12-11T06:01:46Z
|
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2016-50/segments/1480698544140.93/warc/CC-MAIN-20161202170904-00014-ip-10-31-129-80.ec2.internal.warc.gz
|
ckb
| 0.998233 |
Arab
| 12 |
{"ckb_Arab_score": 0.9982327818870544}
|
جوانی سه‌رهه‌نگ شه‌ریف کچێـکی ته‌مه‌ن دوازده سـاڵی کورده، له دایکبووی شـاری سـلێمانیـیه و ئێسـتا دانیشـتووی شـاری سـاندیاگۆی ویلایه‌تی کالیفۆرنیایه. هاوکارمان ده‌خیلی شه‌ممۆ له میانه‌ی سه‌ردانی بۆ سـاندیاگۆ چاوپـێـکه‌وتنێـکی له‌گه‌ڵدا سـازداوه.
جوانی له یاری تێنسـدا له ته‌مه‌نی خۆی یه‌که‌می شـاری سـاندیاگۆیه و دووهه‌می ویلایه‌تی کالیفۆرنیایه و شه‌شه‌می ئه‌مریکایه، هیواداریشه بـبێته یه‌که‌می جیهان. هه‌روه‌ها له خوێندنیشـدا له پـێشه‌وه‌یه و هه‌رچه‌نده له پـۆلی هه‌شته، به‌ڵام ماتماتیـکی پـۆلی نۆ ده‌خوێنێت و له هه‌موو منداڵه‌کانی تری پـۆلهکهیدا زیره‌ک ترێـکه.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی چاوپـێـکه‌وتنه‌که بن له ڕێـگه‌ی کلیـکـکردنی ئه‌و فایله ده‌نگیـیه‌ی سه‌ره‌وه، ماوه‌که‌ی 8:58 خوله‌که.
|
<urn:uuid:ca31ba04-88c4-4a2d-a27d-b20a45907d5f>
|
CC-MAIN-2016-50
|
http://www.dengiamerika.com/a/a-58-2008-09-30-voa4-89223537/953300.html
|
2016-12-05T00:31:12Z
|
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2016-50/segments/1480698541517.94/warc/CC-MAIN-20161202170901-00342-ip-10-31-129-80.ec2.internal.warc.gz
|
ckb
| 0.998748 |
Arab
| 9 |
{"ckb_Arab_score": 0.9987480044364929}
|
له ده‌مێکدا وه‌گه‌ڕخه‌رانی سه‌رمایه به دوای جێگره‌وه‌ی دۆلاری ئه‌مه‌ریکای پهکهوتودا ده‌گه‌ڕێن، ئه‌مڕۆ و بۆ دووهه‌م ڕۆژ له‌سه‌ر یه‌ك نرخی زێڕ چووه ئاستێکی تۆماری به‌رزه‌وه.
به‌هۆی چه‌ندان ڕووداوی نا سه‌قامگیری سه‌رانسه‌ری جیهانه‌وه وه‌ك نا ئارامیه سیاسیـیه‌کانی هه‌رێمی ڕۆژهه‌ڵاتی ناڤین و بومه‌له‌رزه و سونامی ژاپۆن وه‌گه‌ڕخه‌رانی سه‌رمایه به دوای سه‌ودای پارێزراودا ده‌گه‌ڕێن و به ڕاده‌یه‌کی زۆریش خه‌ریکی کڕینی زێڕن.
بۆ یه‌که‌م جار نرخی زێڕ له ڕاده‌ی 1500 دۆلار تێپه‌ڕی کرد، پاش ئه‌وه‌ی ڕۆژی دووشه‌ممه‌ی ڕابردوو ده‌زگای خزمه‌ت گوزاری بواری دارایی ناسراو به standard & poor's ئاستی هه‌ڵسه‌نگاندنی ئابوری وڵاته یه‌کگرتووکانی ئه‌مه‌ریکا له ئاستی تهناهیوه بۆ نێگه‌تیڤ دابه‌زاند، چونکه ترسیان له‌وه هه‌یه ڕابه‌رانی سیاسی وڵاته‌که نه توانن بگه‌نه سه‌ودایه‌ك سه‌باره‌ت به که‌مکردنه‌وه‌ی ڕاده‌ی په‌ره‌سه‌ندوی قه‌رزی حکومه‌تی ئه‌مه‌ریکا.
|
<urn:uuid:05d070a2-f3a2-4345-bff0-f5db3905a3cf>
|
CC-MAIN-2016-50
|
http://www.dengiamerika.com/a/gold-record-20apr11-120308469/968745.html
|
2016-12-08T00:12:37Z
|
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2016-50/segments/1480698542288.7/warc/CC-MAIN-20161202170902-00470-ip-10-31-129-80.ec2.internal.warc.gz
|
ckb
| 0.99896 |
Arab
| 9 |
{"ckb_Arab_score": 0.9989598393440247}
|
نه‌چیرڤان بارزانی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانی عێراق له ژماره‌ی ڕۆژی دووشه‌ممه‌ی ڕۆژنامه‌ی واشنتۆن پۆست‌دا ووتارێكی ڕای بڵاوكردۆته‌وه.
له‌و ووتاره‌دا، به‌ڕێز بارزانی پێشنیاری ووت‌وێژی چوارلایه‌نه ده‌كات تاوه‌كو چاره‌سه‌رییه‌كی دیپلۆماسی بۆ كێشه‌ی په‌كه‌كه بدۆزرێته‌وه و له ووتوێژه‌كاندا نوێنه‌رانی توركیا و ئه‌مه‌ریكا و عێراق و ناوچه‌ی هه‌رێمی كوردستانی عێراق به‌شداربن.
نه‌چیرڤان بارزانی گوتیشی ئه‌مه كێشه‌یه‌كی نێونهتهوهیییه و هیچ لایه‌ن ناتوانێت خۆی به ته‌نها چاره‌سه‌ری كێشه‌که بكات.
بۆ گوێگرتن له ده‌قی ووتاره‌كه، كلیكی ئه‌و ئۆدیۆ فایله‌ی سه‌ره‌وه‌ی ئه‌م لاپه‌ڕه‌یه بكه.
|
<urn:uuid:77d08b8b-ca2c-4af0-8ca8-1360f37519f4>
|
CC-MAIN-2016-50
|
http://www.dengiamerika.com/a/a-58-2007-11-05-voa9-89197072/948590.html
|
2016-12-06T21:53:51Z
|
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2016-50/segments/1480698542002.53/warc/CC-MAIN-20161202170902-00100-ip-10-31-129-80.ec2.internal.warc.gz
|
ckb
| 0.891222 |
Arab
| 8 |
{"ckb_Arab_score": 0.8912219405174255, "sdh_Arab_score": 0.09848327934741974}
|
وەزیری دەرەوەی ڕووسیا لە کۆنفرانسێـکی ڕۆژنامەوانی لە پەراوێزی کۆبوونەوەکانی کۆمەڵەی گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان لە نیویۆرک گوتی ڕووسیا ئامادەیە چەک بە پـێشـمەرگە بدات کە شەڕی میلیتانەکانی داعش دەکەن، ئەمەش بە ڕێگای ئاگادارکردنەوەی حکومەت لە بەغدا.
ئایا حکومەتی هەرێمی کوردستانی عێراق ڕاستەوخۆ داوای لە ڕووسیا کردووە چەکی پـێبدات بۆ شەڕی دژی داعش و ئایا هەتا ئێسـتا هێچ چەکی لە ڕووسیاوە پـێگەیشتووە؟
بۆ وەڵامدانەوەی ئەم پـرسیارانە حەیدەر کەریم بە بەشی کوردی دەنگی ئەمەریکا وتووێژی لەگەڵ جەبار یاوەر ئەمینداری گشـتی وەزارەتی پـێشمەرگەی هەرێمی کوردسـتانی عێراق کردووە.
دەڵێت بە بەردەوامی لە لایەن وڵاتانی هاوپەیمانی بە ڕابەرایەتی ئەمەریکا چەک و تەقەمەنی بۆ پـێشـمەرگە هاتووە، بەڵام زۆر جار نە جۆرەکەی زۆر باش بووە و نە بڕەکەشی زۆربووە بە بەراورد بەو شەڕە گەورەیە، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا زۆر هاوکاری کردوون لە شەڕی دژی داعش.
پاشان دەڵێت هەتا ئێسـتا لە ڕووسیاوە هیچ کۆمەکێـکی چەک و تەقەمەنی بۆ هێزەکانی نەهاتووە، بەڵام یەک جار کۆمەکی مرۆیی بۆ هاوڵاتیانی ئێزیدی شەنگال ناردووە.
|
<urn:uuid:019a0c02-fb6c-43d6-8eae-b623b47486be>
|
CC-MAIN-2016-50
|
http://www.dengiamerika.com/a/russia-kurdistan/2992275.html
|
2016-12-09T23:16:16Z
|
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2016-50/segments/1480698542851.96/warc/CC-MAIN-20161202170902-00228-ip-10-31-129-80.ec2.internal.warc.gz
|
ckb
| 0.896136 |
Arab
| 12 |
{"ckb_Arab_score": 0.896135687828064, "hac_Arab_score": 0.05699682608246803, "sdh_Arab_score": 0.04684318229556084}
|
ئوستڕالیا و تورکیا پلانیان بۆ پێش‌گرتن له ئه‌و که‌سانه‌ی ئوستراڵیایی ڕاگه‌یاندوه که بۆ تێکه‌ڵ بوون به داعش ده‌چنه سوریا. له ماوه‌ی سه‌ردانێکی سه‌رۆک وه‌زیری ئوستراڵیا بۆ ئانکارا، حکومه‌ته‌که ده‌ڵێت ئه‌وان کار ده‌که‌ن بۆ ئه‌وه‌ی پێشی ئه‌و شهرهوانانهی بیانی بگرن که له تورکیا وه‌ک خاڵێکی گوازتنه‌وه که‌ڵک وه‌رده‌گرن. فێل مهرسر له سیدنی یه‌وه ئه‌م ڕاپۆرته‌ی ئاماده کردووه.
تێشک خستنه سه‌ر ڕێکه‌وتنی نێوان ئوستڕالیا و تورکیا دابین کردنی زانیاری نه‌هێنی بو یه‌کتره. ئوستڕالیا هه‌روا زیاتر نیگه‌رانی ژماره‌یه‌ک له وڵاتیانی ده‌بێت ئه‌وانه‌ی له خۆرهه‌ڵاتی نێوه‌ڕاست دا بۆ گرووپه‌کانی ملیتان شه‌ڕ ده‌که‌ن. کاربه‌ده‌ستان سه‌باره‌ت به ملیتانه گومانلیکراوهکانی ئوستراڵیایی زانیاری بۆ تورکیا ده‌نێرن. گه‌لێکیان له ڕێگای تورکیاوه سه‌ردانیان کردووه بۆ ئه‌وه‌ی خۆیان بگه‌نه شه‌ڕه‌کان له عێڕاق و سوریا.
مه‌زه‌نده ده‌کرێت که لانی که‌م 70 ئوستڕالیایی ئێستا بۆ گرووپی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی ناسراو به داعش شه‌ڕ ده‌که‌ن.
سه‌رۆک وه‌زیری تورکیا ئه‌حمه‌د داود ئوغڵوو گوتوویه‌تی، ئه‌گه‌ر داوا بکرێت، حکومه‌ته‌که‌ی شهڕهوانه بیانێکانی گومانلێکراوی خه‌ڵکی ئوستڕالیا ده‌گرێت و ڕه‌وانه‌یان ده‌کاته‌وه.
سه‌رۆک وه‌زیری ئوستڕالیا، تۆنی ئابۆت، له تورکیایه پێش ئه‌وه‌ی ساڵوه‌گه‌ری بیره‌وه‌ری رۆژی ئانزاک واته شه‌رێکی مێژوویی نێوان ئوستراڵیا و نیو زیله‌ند له دژی ئیمپراتۆری عوسمان له ساڵی 1915 له ماوه‌ی شهر یه‌که‌می جیهانی دا بێت.
به‌ڕێز ئه‌بۆت ده‌ڵێت پێوه‌ندیکانی نێوان ئوستڕالیا و تورکیا له وه‌تا شه‌ڕ له گالیپۆلی په‌ڕه‌ی سه‌ندووه.
ئه‌بۆت:
" ئه‌مه پێوه‌ندی یه‌که که خراپترین سه‌ره‌تای هه بووه، به‌ڵام له ئه‌و سه‌ره‌تا ترسناکه پێوه‌ندێکی قووڵ و دۆستانه گه‌شه‌ی کردوه. له ئاکامی ئه‌و هاوکاری یه نزیکه، خه‌ڵکی ئوستڕالیا ئه‌وانه‌ی ده‌یانه‌وێت به ڕێگای تورکیا دا بۆ سوریا و عێڕاق بچن بۆیان زۆر به سه‌خت بووه."
له ئوستڕالیا، ناوه‌ندێکی ئیسلامی که پێوه‌ندی یان به ئه‌و دوو گه‌نجانه بوو که تاوانی تێروریزمیان له سه‌ر بوو، داخرا.
ناوه‌ندی ئیسلامی ئه‌ل فورقان خۆی له ئه‌و گه‌نجانه که له ماوه‌ی هێرشی حه‌وتووی ڕابردوودا گیران، دوور خستۆته‌وه.
سێڤدهت به‌سیم و هاڕوون کاوسێڤیک تاوانیان له سه‌ره پلانی هێرشیان بۆ سه‌ر بۆنه‌کانی ڕۆژی ئانزاک داڕشتبوو. لێکۆڵه‌ران ده‌ڵێن ئه‌و گه‌نجانه سه‌ردانی ناوه‌ندی ئیسلامی ئه‌ل فورقانیان ده‌کرد.
ده‌نگۆ هه‌یه که ئه‌و دوو گه‌نجه پێوه‌ندیان به که‌سێکی 18 ساڵ بوو که له ئه‌فغانستان ڕا هاتبۆوه و ئه‌ویش سه‌ردانی ئه‌و ناوه‌ندی له شاری مێلبۆرن کرد. ناوبراو سێپتامبری ڕابردوو دوای ئه‌وه‌ی دوو ئافسهری دژی تێرۆریزمی کوشت، ته‌قه‌ی لێ‌کرا و کوژرا.
ئوستراڵیا له سێپتامبری رابردوو بۆ یه‌که‌م جار پله‌ی هه‌ڕه‌شه‌ی بۆ "ئه‌وپه‌ڕ" به‌رز کرده‌وه، کاتێک هێرشه‌کانی دژه تێرۆر ئه‌نجام دا هه‌ڵبه‌ت دوای ئه‌وه‌ی پولیس زانیاری وه‌ده‌ست هێنا که پشتیوانانی داعش پلانیان هه‌یه له نێو خه‌ڵک دا سه‌ری که‌سان ببڕن.
|
<urn:uuid:5d90d7f4-c78e-435f-8875-ea6716b33a9b>
|
CC-MAIN-2016-50
|
http://www.dengiamerika.com/a/australia-turkey-terror/2733058.html
|
2016-12-09T11:41:01Z
|
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2016-50/segments/1480698542695.22/warc/CC-MAIN-20161202170902-00351-ip-10-31-129-80.ec2.internal.warc.gz
|
ckb
| 0.9988 |
Arab
| 13 |
{"ckb_Arab_score": 0.9988003373146057}
|
به‌لای زۆربه‌ی عێراقیـیه‌كانه‌وه باشـتركردنی باری ئاسایشی وڵاته‌كه مه‌سه‌له‌ی هه‌ره سه‌ره‌كی و بنچـینهیـییه بۆ به‌رده‌وامی پـرۆسه‌ی سـیاسی وڵاته‌كه و بۆ دیموكراتیزهكردنێـكی بابه‌تیانه‌ی ئه‌م عێراقه فره نه‌ژاد و فره ئاین و فره ئاینزایه.
ئه‌م باره ئاسایشـیـیه وه‌ك زۆر له چاودێران ده‌ڵـێن ڕۆژ له دوای ڕۆژ به‌ره‌و وێـرانتر ده‌ڕوات، ڕۆژ له دوای ڕۆژ بێـزاری خهڵـكیشی زیاد كردووه. ئه‌م باره ئاسایشـیـیه وه نه‌بێت وه‌ك ده‌گوترێت ته‌نها ئه‌و لایه‌نه چه‌كدارانه‌ی به یاخیبووانی عێراقی ناسـراون
یان تیرۆریسـتانی بـیانی به ته‌نیا لێـی بهرپـرسـیاربن، به‌ڵـكو هه‌ندێـك ڕاشـكاوانه لایه‌نه عێراقیـیه‌كان خۆیان به‌رپـرس ده‌كه‌ن له ههڵایسـانی كێـشـهكان و كۆنتڕۆڵ نه‌كردنی گرفته‌كان و ته‌ون چـنینی ئاڵـۆزكاریـیهكان و بردنیان به ئاقاری پـێـكدادانی چه‌كی دا. پـێـكدادانێـك هه‌رچه‌نده كاربه‌ده‌سـتانی عێراقی نكۆڵی لێ بكه‌ن به‌ڵام چاودێران جه‌خت ده‌كه‌نه‌وه شه‌ڕێـكی ڕانه‌گه‌یه‌ندراوی ناوخۆیـیه.
پـێشـنیازی ئاشـتبوونه‌وه‌ی گشـتی، وه پلانی ئاسایشی بۆ به‌غدا و بۆ ده‌وروبه‌ریشی، و چه‌ندان هه‌وڵی تری حكومه‌ته یه‌ك به دوای یه‌كه‌كانی عێراقی نوێ هیچیان گرفته‌كانی ئه‌م وڵاته به شه‌ڕ وێـرانبوویان چاره‌سه‌ر نه‌كرد.
كوژرانی ڕۆژانه‌ی خه‌ڵـك، ماشـێـن ته‌قاندنه‌وه، ڕفاندن، به بارمته‌گرتن، ئه‌وجا دۆزینه‌وه‌ی ڕۆژانه‌ی ئه‌و ته‌رمانه‌ی ده‌بنه قوربانی ئه‌م توندوتیژیـیه ئاینزایـیهی له عێراقدا سه‌ری هه‌ڵـداوه.
له‌گه‌ڵ ئه‌م ئاڵـۆزیانهدا عه‌بدول عه‌زیز ئه‌لحه‌كیم سه‌رۆكی لیستی هاوپه‌یمانێـتی شـیعه ئاینزاكان پـێـشـنیازێـك ده‌كات بۆ پـێـكهێنانی هه‌رێمێـكی فیدراڵی له باشور و یهكێـكیش له ناوه‌ڕاست. ئه‌گه‌ر ئه‌م پـرۆژه‌یه له په‌رله‌مانی عێراقدا په‌سه‌ند كرا چ جۆره كاریگه‌ریـیه‌كی به‌سه‌ر ئایندهی عێراقه‌وه ده‌بێت ؟ ئه‌ی ئه‌گه‌ر په‌سه‌ند نه‌كرا هه‌بوونی ئه‌و هاوپهیمانیـیهتیـانهی نێو په‌رله‌مانی عێراق چ جۆره گۆڕانـكاریـیهكی به‌سه‌ردا دێـت؟
ئه‌م پـێـشـنیازهی عه‌بدول عه‌زیز ئه‌لحه‌كیم هه‌ر له سـه‌ره‌تاوه ڕووبه‌ڕووی مشـتومڕێـكی توندی سـیاسـیـیانه له عێراقدا بووه‌وه، وه هه‌ندێ كه‌س ده‌ڵـێن هێـشـتا زووبوو بۆ ئه‌م پـێشـنیازه، هه‌ندێـكی تریش ترس له دامه‌زراندنی میرنشـینێـكی ئیسلامی هه‌یه له یه‌كێـك له هه‌رێمه‌كاندا، هه‌ندێـكیش ده‌ڵـێن عێراق بۆ خۆی زۆر ته‌واو بوو تا گیروگرفتی پاش ئه‌م پـێـشـنیازهشی بـێـته سه‌ر.
بۆ گفتوگۆكردن له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته هاوكارمان به‌ڵـێن ساڵح له میانه‌ی به‌رنامه‌ی هه‌له‌و واشـنتۆنی ئه‌م هه‌فته‌یه‌دا میوانداری سه‌رۆكی فراكسیۆنی كورده‌كانی له په‌رله‌مانی عێراقی دكتۆر فوئاد مه‌عسوم كردووه.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی به‌رنامه‌كه بن له ڕێـگه‌ی كلیككردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیه‌ی سه‌ره‌وه. ماوه‌ی به‌رنامه‌كه 48 خوله‌كه.
|
<urn:uuid:449ad5c7-9690-45af-b06d-fe80efeaf095>
|
CC-MAIN-2016-50
|
http://www.dengiamerika.com/a/a-58-2006-09-15-voa7-89186622/946650.html
|
2016-12-10T18:33:07Z
|
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2016-50/segments/1480698543434.57/warc/CC-MAIN-20161202170903-00159-ip-10-31-129-80.ec2.internal.warc.gz
|
ckb
| 0.976324 |
Arab
| 8 |
{"ckb_Arab_score": 0.9763235449790955, "sdh_Arab_score": 0.021017320454120636}
|
هه‌ڵبژادنه‌کانی په‌رله‌مانی هه‌رێمی کوردستان شه‌ممه به‌ڕێوه چوون به به‌شداری زیاتر له 30 قه‌واره‌ی سیاسی که له‌سه‌ر 111 کورسی په‌له‌مان ده‌پێشبڕکێ دابون. دوو ملیۆن و هه‌شت سه‌د و سێ هه‌زار که‌س مافی دهنگدانێان هه‌بوو. به پێی زانیارییه سه‌ره‌تاییه‌کان، ڕێژه‌ی به‌شداری ده‌نگده‌ر 73% بوو. هه‌ر له پاش داخرانی ناوه‌نده‌کانی ده‌نگدان، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی په‌یوه‌ندییه جه‌ماوه‌رییه‌کانی کۆمیسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌کانی عێڕاق عه‌بدولڕه‌حمان خه‌لیفه له گفتوگۆی تایبه‌تی بۆ ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا باسی پرۆسه‌ی جیاکردنه‌وه‌ی ده‌نگه‌کانو هه‌ژمارکردنیان ده‌کات.
|
<urn:uuid:c37df36d-cc50-46ba-b7a2-834bbc926245>
|
CC-MAIN-2016-50
|
http://www.dengiamerika.com/a/1754564.html
|
2016-12-03T00:29:27Z
|
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2016-50/segments/1480698540798.71/warc/CC-MAIN-20161202170900-00118-ip-10-31-129-80.ec2.internal.warc.gz
|
ckb
| 0.998663 |
Arab
| 12 |
{"ckb_Arab_score": 0.998663067817688}
|
وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا ڕۆژی سێشه‌ممه 100 دۆلاریـیهکی نوێی خسته بازاڕه‌وه که سه‌روسیمای 100 دۆلاری پـێشـووی هه‌ر تێدایه، به‌ڵام چه‌ند هێمایه‌کی نوێی پـێوه‌یه که قورسه بۆ ساخته‌کاران دروسـتیبکهن.
ئه‌م دراوه 100 دۆلاریـیه نوێـیه هێشـتا ڕه‌نگه سهوزباوهکهی به‌سه‌ردا زاڵه و وێنه‌ی بنجامین فرانکلین ڕابه‌ری شۆڕشی ئه‌مه‌ریکا به‌ر له دوو سه‌ده‌ی له‌سه‌ر ماوه.
له پاڵ وێنه‌که‌ی بنجامین فرانکلین په‌ڕی باڵنده‌یه‌ک هه‌یه که گه‌نم ڕه‌نگه و له ژێریدا شووشه مهرهکهبێـکی ڕه‌نگ بڕۆنزی دانراوه که له ناویدا وێنه‌ی زه‌نگی ئازادی هه‌یه و ئه‌ویش به‌پـێی لارکردنه‌وه‌ی دراوه‌که ڕه‌نگه‌که‌ی ده‌گۆڕدرێت.
کاربه‌ده‌سـتانی ئه‌مه‌ریکا ده‌ڵێن هه‌رچه‌نده 100 دۆلاری کۆن هێشـتا کاری پـێده‌کرێت، به‌ڵام ئه‌م 100 دۆلاریـیه نوێـیه به شێوه‌یه‌کی سه‌ره‌کی بۆ ئه‌وه کراوه که نه‌توانرێت 100 دۆلاری ساختهبکرێت.
جێی ئاماژه‌یه 100 دۆلاری زۆرترین دراوی ئه‌مه‌ریکایـیه که له جیهاندا کاری پـێده‌کرێت. یه‌ک له‌سه‌ر سێی ئه‌و زیاتر له 8 ملیار 100 دۆلاریـیهی چاپ کراون له ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریکا کاریان پـێده‌کرێت.
|
<urn:uuid:f8ff7542-34cd-473f-b774-25afbfeef847>
|
CC-MAIN-2016-50
|
http://www.dengiamerika.com/a/1765399.html
|
2016-12-04T08:17:07Z
|
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2016-50/segments/1480698541220.56/warc/CC-MAIN-20161202170901-00438-ip-10-31-129-80.ec2.internal.warc.gz
|
ckb
| 0.998563 |
Arab
| 11 |
{"ckb_Arab_score": 0.998562753200531}
|
گومان ده‌کرێت هه‌رێمی کوردستان ده‌ستبه‌رداری ناحیه‌ی سه‌عدیه بووبێت بۆ هێزه‌کانی حه‌شدی شه‌عبی و سوپای عێراق. ئه‌و ناحیه‌یه ناحیه‌یه‌کی کوردستانی سه‌ر پارێزگای دیاله‌یه.
ناحیه‌ی سه‌عدیه له ئێستادا له‌ژێر کۆنتڕۆڵی حه‌شدی شه‌عبیدایه و ڕێگه به هێزی پێشمه‌رگه نادرێت بچێته نێو ئه‌و ناحیه‌یه‌وه ئه‌مه‌ش له کاتێکدایه ناحیه‌ی جه‌له‌ولا به ته‌واوه‌تی له ژێر کۆنتڕۆڵی هێزه‌کانی پێشمه‌رگه‌دایه.
عام ڕه‌فعه‌ت به‌رپرسی ناوچه‌ی جه‌له‌ولای پارتی دیموکراتی کوردستان، به ده‌نگی ئه‌مه‌ریکای ڕاگه‌یاند نه‌بوونی پێشمه‌رگه له ناو ناحیه‌ی سه‌عدیه به واتای ده‌ستبه‌رداربوونی کورد دێت له‌و ناحه‌یه‌یه. هه‌روه‌ها گوتیشی بۆ هه‌ڵبژاردنی داهاتوو ترسی له ده‌ستدانی ناوچه‌ی جه‌له‌ولاش هه‌یه.
زانیاری زیاتر له‌م ڕاپۆرته‌ی په‌یامنێرمان دڵشاد ئه‌نوه‌ر ببیسته.
|
<urn:uuid:9324df36-38d5-4d1c-a57a-09b6d0d667ef>
|
CC-MAIN-2016-50
|
http://www.dengiamerika.com/a/2800433.html
|
2016-12-04T08:11:27Z
|
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2016-50/segments/1480698541220.56/warc/CC-MAIN-20161202170901-00438-ip-10-31-129-80.ec2.internal.warc.gz
|
ckb
| 0.997418 |
Arab
| 14 |
{"ckb_Arab_score": 0.997418224811554}
|
کاردانه‌وه‌کان به‌رده‌وامن له‌سه‌ر کوشتنی شلێر و حه‌لیمه له هه‌رێمی کوردستانی عێراق، هه‌روه‌هاش جۆرێک له ناڕه‌زایی هه‌یه به‌رامبه‌ر بڵاو کردنه‌وه‌ی وێنه‌کانی ئه‌و ڕووداوه به تایبه‌تی له کاتی ده‌رهێنانی ته‌رمه‌کاندا.
دکتۆر نه‌زه‌ند به‌گیخانی، پسپۆڕی بواری جێنده‌ر ده‌ڵێت ئه‌وه دروسته که بڵاوکردنه‌وه‌ی ئه‌و وێنانه ده‌شێت هه‌ستی گشتی بریندار بکات به‌ڵام ده‌شڵێت پێویستیشه ئه‌و جۆره وێنانه بڵاوبکرێنه‌وه چونکه ئه‌و وێنانه پێمان ده‌ڵێن له‌م وڵاته‌دا چی به‌رامبه‌ر خانمان ده‌گوزه‌رێت له‌و ڕوانگه‌یه‌وه‌ی گه‌ر چاوی کامێرا نه‌بێت بیرمان ده‌چێته‌وه چی ڕووده‌دات.
دکتۆر نه‌زه‌ند به‌گیخانی ده‌ڵێت مه‌خابن ژن له کۆمه‌ڵگای کوردی‌دا دابه‌ش بووه ئه‌م دابهشبونهش که وه‌های کردووه که‌مته‌رخه‌می هه‌بن به پله‌ی یه‌که‌م ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ پره‌نسیپی (خۆ به قوربانی زانین) ه، خانمی کورد خۆی وه‌کو قوربانی ده‌بینێت و کاتێکیش ئه‌م دیارده‌یه زاڵ ده‌بێت ناتوانرێت وه‌ک که‌سێکی کارا هه‌نگاو بنێیت بۆ پێشه‌وه و هه‌وڵی چاره‌سه‌رکردنی ئه‌و کێشانه بده‌یت که به‌ره‌و ڕووت ده‌بنه‌وه، هه‌ر بۆیه‌شه کاتێک خۆت وه‌ک قوربانی ده‌بینیت ئه‌وا نا‌توانیت کاریگه‌ریه‌کی ئه‌وتۆت هه‌بێت له‌سه‌ر ئه‌و ڕه‌وشه‌ی تیایدا ده‌ژیت.
به‌ڵێن ساڵح وتووێژی له‌گه‌ڵ دکتۆر نه‌زه‌ند به‌گیخانی کردووه.
زانیاری زیاتر له ده‌قی وتووێژه‌که‌دایه:
|
<urn:uuid:558148d1-8db8-42ed-9837-11eef9760e26>
|
CC-MAIN-2016-50
|
http://www.dengiamerika.com/a/1862210.html
|
2016-12-05T16:42:38Z
|
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2016-50/segments/1480698541773.2/warc/CC-MAIN-20161202170901-00246-ip-10-31-129-80.ec2.internal.warc.gz
|
ckb
| 0.999604 |
Arab
| 12 |
{"ckb_Arab_score": 0.9996039271354675}
|
به‌رپـرسـانی له‌شـکری تورکی ده‌ڵێن یه‌کێـک له ههلیکۆپـتهرهکانیان له ده‌ره‌وه‌ی کابولی پایته‌ختی ئه‌فغانسـتان به‌سه‌ر ماڵێـکدا که‌تووه‌ته خواره‌وه و ده‌رئه‌نجام 12 سه‌ربازی تورکی سه‌رنشینانی نێو فڕۆکه‌که گیانیان له‌ده‌ستداوه و هه‌روه‌ها به لای که‌م 2 که‌سیش له شوێنی ڕووداوه‌که‌دا مردوون.
سه‌باره‌ت به ڕووداوه‌که به‌رپـرسـانی تورکی ده‌ڵێن هه‌لیکۆپـته‌ره‌که له جۆری Sikorsky بووه و وه‌ک به‌شێـک له هێزه‌کانی هاوپه‌یمانی ناتۆ سه‌رگه‌رمی ئه‌نجامدانی کاری سه‌ربازی بووه له‌و ده‌مه‌ی ئه‌مڕۆ له ناوچه‌ی باگرامی سه‌ر به پارێزگای کابول که‌وتۆته خواره‌وه.
هه‌ر له‌و باره‌یه‌وه ئه‌حمه‌د داوود ئۆغڵوی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی تورکیا گوتی هه‌لیـکۆپـته‌ره‌که له‌و ده‌مه‌ی هه‌وڵی نیشـتنهوهیهکی ته‌نگه‌تاوی دابووه به‌ربووه‌ته‌وه و به په‌یامنێرانیشی گوت ڕووداوه‌که دڵته‌زێنه و په‌ژاره‌یه‌کی زۆری له دڵماندا خولقاند.
ئه‌وه‌ی شـایه‌نی گوتنه به‌رپـرسـانی ئه‌فغانی ده‌ڵێن به‌هۆی به‌ربوونه‌وه‌ی هه‌لیکۆپـته‌ره‌که به‌سه‌ر ماڵێـکدا 2 منداڵیش گیانیان له‌ده‌سـتداوه.
هاوکات به‌رپـرسـانی هێزه‌کانی ناتۆ له‌و باره‌یه‌وه ده‌ڵێن لێـکۆڵینه‌وه له هۆکاری که‌وتنه‌خواره‌وه‌ی ههلیـکۆپتهرهکه ده‌کرێت و ڕاپـۆرتی به‌رایی په‌یوه‌ست ئاماژه‌ی ئه‌وه ده‌دات که له ده‌می که‌وتنه‌خواره‌وه‌ی هه‌لیـکۆپـته‌ره‌که هیچ چالاکیـیه‌کی دوژمنکارانه له ناوچه‌که‌دا نه‌بووه.
ئه‌وه‌ی جێی ئاماژه‌یه تورکیا نزیکه‌ی 1800 سه‌ربازی له ئه‌فغانسـتاندا هه‌یه وه‌ک به‌شێـک له هێزه‌کانی ناتۆ له‌و وڵاته‌دا.
|
<urn:uuid:5cc74917-c89f-4d5e-a8f1-6ab3f23292fe>
|
CC-MAIN-2016-50
|
http://www.dengiamerika.com/a/afghanistan-crash-16mar12-142934595/1246859.html
|
2016-12-05T16:44:53Z
|
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2016-50/segments/1480698541773.2/warc/CC-MAIN-20161202170901-00246-ip-10-31-129-80.ec2.internal.warc.gz
|
ckb
| 0.99964 |
Arab
| 15 |
{"ckb_Arab_score": 0.9996404647827148}
|
به پێ ڕۆژنامه‌کانی تورکیا و گوایه له‌سه‌ر داخوازی ئۆجه‌لان ڕێبه‌ری پارتی کرێکارانی کوردستان زیندانیه‌کان ده‌ست له مانگرتنه‌که‌یان هه‌ڵگرتوون.
ڕۆژنامه‌وان حاتم مه‌نبه‌ری له هه‌ڤپه‌ێڤینێکدا له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مریکا سه‌باره‌ت به‌وه‌ی ئاخۆ ده‌ست هه‌ڵگرتن له‌و مانگرتنه سه‌رکه‌وتنێکه بۆ زیندانیه‌کان ده‌ڵێت " شته‌که ئه‌گه‌ر له چه‌ند ڕوانگهێێکهوه چاوی لێبکه‌ێن ئه‌و مانگرتوانه ئه‌گه‌ر ئه‌و مانگرتنه‌یان درێژه دابایه به پێ هه‌موو چاوه‌ڕوانیه‌کان ده‌کرا خه‌ساری ئینسانی لێکهوتبایهتهوه به جۆرێک کۆتایی هاتن به‌و به‌رگری کردنه که له‌و کاره‌ساته چاوه‌ڕوانکراوه ئه‌مه خۆی ده‌سکه‌وتێکی ئینسانیه ، به‌ڵام ئه‌گه‌ر ئێمه وهکوداخوازیهکانی ئه‌وان له‌به‌رچاو بگرین به شێوه‌ی ره‌سمی ده‌وڵه‌تی تورکیا دانی به هیچ کام له داخوازیه‌کانی ئه‌وانی دا نه‌ناوه.
|
<urn:uuid:b053167b-86de-4883-b18d-a27cc42135d9>
|
CC-MAIN-2016-50
|
http://www.dengiamerika.com/a/1548523.html
|
2016-12-07T10:40:11Z
|
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2016-50/segments/1480698542060.60/warc/CC-MAIN-20161202170902-00054-ip-10-31-129-80.ec2.internal.warc.gz
|
ckb
| 0.999505 |
Arab
| 14 |
{"ckb_Arab_score": 0.9995051622390747}
|
"به‌جلی مه‌ده‌نیه‌وه ته‌قه له‌هاوڵاتیان کراوه"
برینداریک له خوپێشادران ه ناوی(سورکێو زاهید)ی دوه‌م قوربانی دوێنی گیانی له ده سدا
پاش ئه‌وه‌ی له‌خۆپیشاندانه‌کانی دوێنێ (یه‌کشه‌ممه)دا بریندار ببو،ئه‌مڕۆ ته‌رمی دوه‌م قوربانی خۆپیشاندانه‌کانی سلێمانی به‌خاکسپێردرا.سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ (دوشه‌مه) رێوره‌سمی به‌خاکسپاردنی (سورکێو زاهید) یه‌کێک له‌قوربانیانی خۆپیشاندانه‌که‌ی دوێنێی سلێمانی به‌ڕێوه‌چو، که شه‌وی رابوردو پاش برینداربونی به‌هۆی ته‌قه‌کردنی هێزه ئه‌منییه‌کانه‌وه‌و گه‌یاندنی به نه‌خۆشخانه، به‌هۆی سه‌ختی برینه‌که‌یه‌وه گیانی له‌ده‌ستدا.
به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی ده‌ست (سبه‌ی) که‌وتبو، له خۆپیشاندانه‌کانی دوێنێی شاری سلێمانیدا 47 که‌س به‌ته‌قه‌و لێدانی هێزه ئه‌منییه‌کان بریندارببون و گهیهنرابونه نه‌خۆشخانه، هاوکات برینی هه‌ندێکیان سه‌خته.
هه‌ر سه‌باره‌ت به خۆپیشاندانه‌کانی دوێنێ، (سبه‌ی) چه‌ند ڤیدۆییهكی له رێگه‌ی هاوڵاتیانه‌وه به‌ده‌ست گه‌یشتوه، كه به‌ڵگه‌ی رون و ئاشكران بۆ ئه‌وه‌ی هێزه ئه‌منییه‌كان به جلی مه‌ده‌نییه‌وه بێ هیچ پاساوێك ته‌قه له خۆپیشانده‌ران ده‌كه‌ن له نزیك نه‌خۆشخانه‌ی سلێمانی ئه‌هلی، هاوكات ئه‌و كه‌سانه‌ی كه ته‌قه ده‌كه‌ن به ئاسانی ده‌ناسرێنه‌وه.سبه ی
Entry filed under: خۆپیشاندان و ناره زاێتی خه ڵک... Tags: .
|
<urn:uuid:7d983f33-cea1-493b-93db-b09ee27d0128>
|
CC-MAIN-2016-50
|
https://werash.wordpress.com/2011/02/21/905/
|
2016-12-08T20:10:52Z
|
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2016-50/segments/1480698542655.88/warc/CC-MAIN-20161202170902-00374-ip-10-31-129-80.ec2.internal.warc.gz
|
ckb
| 0.995449 |
Arab
| 3 |
{"ckb_Arab_score": 0.995448648929596}
|
گه‌وره وتووێژکه‌ری ڕوسیایی له دانوستاندنه ناوکیه‌که‌ی ئێران‌دا ده‌ڵێت وه‌ها بڕیاره وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی وڵاتانی ئه‌وروپا به‌شداری له دانوستاندنه‌کاندا بکه‌ن له‌م پشوی هه‌فته‌یه‌دا، به‌ڵام وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ڕوسیا به‌رنامه‌ی نییه بۆ به‌شداریکردن.
ئه‌م ڕاگه‌یاندنانه‌ی سێرگیێ ڕیابکۆڤ وه‌ک ئاژانسی ده‌نگ و باسی ئه‌سیۆشێتد پرێس له هه‌واڵه‌که‌یدا ده‌ڵێت ئاماژه‌یه‌کن به‌وه‌ی هێشتا ڕێگه‌یه‌کی درێژ له‌به‌رده‌م دانوستاندنهکاندایه بۆ گه‌یشتن به ڕێککه‌وتنێکی سه‌ره‌تایی به‌ر له‌و دوا واده‌یه‌ی بۆ 31 ی ئه‌م مانگه دانراوه.
ڕیابکۆڤ ده‌ڵێت ئاماده نه‌بوونی سێرگیێ لاڤرۆڤ له‌و کۆبونه‌وه‌یه‌دا سیاسی نییه .
هاوکات ڕێبه‌رانی فه‌ڕه‌نسا و به‌ریتانیا و ئه‌ڵمانیاش له وتووێژدان له‌سه‌ر ڕه‌وشی دانوستاندنه‌کانی به‌رنامه ناوکیه‌که‌ی ئێران.
له په‌راوێزی کۆبوونه‌وه لوتکه‌ییه‌که‌ی ئه‌مڕۆ هه‌ینی یه‌کێتی ئه‌وروپادا له سویسرا،فرانسوا ئۆلاند، ده‌یڤد کامیرۆن، ئانگیلا مێرکڵ له‌گه‌ڵ فیدریکا میگرینی گه‌وره دیپلۆماتی یه‌کێتی ئه‌وروپادا کۆبوونه‌ته‌وه.
ئێران له سویسرا له دانوستاندندایه له‌گه‌ڵ وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا و به‌ریتانیا و فه‌ڕه‌نسا و ئه‌ڵمانیا و ڕوسیا و چین له‌سه‌ر به‌رنامه ناوکیه‌که‌ی تاران.
|
<urn:uuid:d83e65ca-f03d-491d-9c77-61e89e19a878>
|
CC-MAIN-2016-50
|
http://www.dengiamerika.com/a/2688299.html
|
2016-12-10T03:06:53Z
|
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2016-50/segments/1480698542938.92/warc/CC-MAIN-20161202170902-00182-ip-10-31-129-80.ec2.internal.warc.gz
|
ckb
| 0.998816 |
Arab
| 13 |
{"ckb_Arab_score": 0.9988161325454712}
|
دکتۆر نوری تاڵه‌بانی یاسازان و ئه‌ندامی کارای ئه‌کادیمیای کوردی له گفتوگۆیه‌کدا له‌گه‌ڵ هاوکارمان جانی دیلان ده‌ڵێت سه‌نگی کورد له به‌غدا به‌ره‌و لاوازی ناڕوات ئه‌گه‌ربێت و لایه‌نه کوردیـیه‌کانی عێراق له په‌رله‌مان و حکومه‌تی داهاتوو له به‌غدا پـێـکه‌وه کاربکه‌ن و له‌سه‌ر پلاتفۆرمێـک ڕێـکبکهون که هه‌موو داواکاریـیه‌کانی گه‌لی کوردسـتانی تیایدا دیاریکرابێت و پـێـکه‌وه داوای جێبهجێـکردنیان بکه‌ن.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی گفتوگۆكه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 7 خوله‌كه.
|
<urn:uuid:aa674f61-25a2-4070-b9ba-d141d1c5781d>
|
CC-MAIN-2016-50
|
http://www.dengiamerika.com/a/a-58-2009-12-30-voa5-89238322/956103.html
|
2016-12-10T03:12:01Z
|
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2016-50/segments/1480698542938.92/warc/CC-MAIN-20161202170902-00182-ip-10-31-129-80.ec2.internal.warc.gz
|
ckb
| 0.978526 |
Arab
| 9 |
{"ckb_Arab_score": 0.9785256385803223, "sdh_Arab_score": 0.017855867743492126}
|
ده‌سه‌ڵاتدرانی دادوه‌ری ئێران چه‌ندین ڕیفۆرمخوازی باڵایان دادگاییکردووه له ناویاندا کهسـایهتیـیهک که به ڕابه‌رێـکی باڵا ده‌ژمێردرێت له ناو بزووتنه‌وه‌ی دیموکراسیخوازاندا.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه دادپـرسی ئێرانی داوای سه‌خترین سـزای کرد بۆ ڕۆشنبیری کاریگه‌ری ئێران سه‌عید حه‌جاریان ئه‌وه‌ی له ئاکامی هه‌وڵی کوشـتنیدا له سـاڵی 2000 وه نیمچه ئیفلیجه. له به‌یانـنامه‌یه‌کدا که له بری به‌ڕێز حه‌جاریان خوێنرایه‌وه ناوبراو داوای لێـبووردنی کرد و دهسـتلهکارکێشـانهوهی خۆی ڕاگه‌یاند له پارتی ئۆپـۆزیسـیۆن ئه‌وه‌ی به ورووژاندنی توندوتیژی و نائارامی تۆمه‌تبارکراون.
دادگای به کۆمه‌ڵی ئه‌مڕۆ چواره‌م دادگایه له‌وه‌تای ده‌سـتگیرکردنی به کۆمه‌ڵی خۆپـیشـانده‌ران به تاوانی به‌شـداریـیان له نائارامیدا پاش هه‌ڵـبژاردنه‌وه‌ی سه‌رۆک مه‌حمود ئهحمهدینهژاد له هه‌ڵـبژاردنی مشـتومڕ له‌ئامێزی 12 ی مانگی شه‌شی ڕابردوو.
ڕێـکخراوه‌کانی مافه‌کانی مرۆڤ ده‌ڵێن ئه‌و دادگاییکردنانه ته‌نها ڕووکه‌شن، چونکه به زۆر وا له ده‌سـتگیرکراوان کراوه دان به تاوانی نادروسـتدا بنێن.
له ناو ڕێفۆرمخوازانی باڵادا که دادگاییدهکرێن جێـگری پـێشـووی وه‌زیری ناوخۆ مسـته‌فا تاجزاده و جێـگری پـێشـووی وه‌زیری ده‌ره‌وه موحسن ئه‌مینزاده و گوته‌بێژی پـێـشووی حکومه‌ت عه‌بدوڵڵا ڕهمهزانزادهی تیان.
|
<urn:uuid:1ed68df0-514a-4883-9151-e17847c67f9f>
|
CC-MAIN-2016-50
|
http://www.dengiamerika.com/a/a-58-2009-08-25-voa9-89240932/956618.html
|
2016-12-11T08:09:46Z
|
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2016-50/segments/1480698544358.59/warc/CC-MAIN-20161202170904-00502-ip-10-31-129-80.ec2.internal.warc.gz
|
ckb
| 0.992645 |
Arab
| 8 |
{"ckb_Arab_score": 0.9926450848579407}
|
له 8 ی شوباتی 1963 وه شاڵاوی كوشتن و ره‌شبگیری ده‌ستیپێكرد
ئه‌حمه‌د ره‌جه‌ب:بۆ دژایه‌تی كردنی رژێمی عه‌بدولكه‌ریم قاسم و ده‌ستكه‌وته‌كانی شۆرشی 14 ی ته‌موزی 1958 هێزه ره‌گه‌زپه‌رسته عه‌ره‌به شۆڤهنستهكانی نێو نه‌ته‌وه‌په‌رسته‌كان و حزبی به‌عسی فاشست و به یارمه‌تیدانی كۆماری یه‌كگرتووی عه‌ره‌ب كه له (میسر‌و سوریا) پێكهاتبوو به یارمه‌تیدانی راسته‌وخۆی سه‌رۆك جه‌مال عه‌بدولناسر كه‌وتنه خۆ ئاماده كردن بۆ پیلانگێران وبهرپاكردنی كۆده‌تا ئه‌وه‌بوو له 8 ی شوباتی 1963وه كوده‌تاكه‌یان سه‌ركه‌وت.
له 8 ی شوباتی ره‌شی 1963 وه عه‌ره‌به نه‌ته‌وه‌په‌رسته شۆڤه‌نیسته‌كان و حزبی به‌عسی ره‌گه‌زپه‌رست له یه‌كه‌م رۆژه‌وه هێزێكیان به‌ناوی (الحهرهس القهومی) له كه‌سانی داخ له دڵ و ره‌وشت نزم دروست كرد‌و، له هه‌مان رۆژدا حاكمی عه‌سكه‌ری (ره‌شید موسلیح تكریتی) به‌یانی ژماره (13) ی بۆ كوشتن و قركردنی شیوعییه‌كان دهركردو، به ئاره‌زووی خۆیان شیوعی و نیشتمانپه‌روه‌رانیان ده‌كوشت و به هه‌زاران كه‌سانی شیوعی و دیموكراتخوازیان له به‌ندیخانه‌كان توند كرد‌و به شێوه‌یه‌كی درندانه‌و ناشیرین ره‌فتاریان له‌گه‌ڵ ده‌كردن.
به‌عسییه‌كان توانیان سه‌ركردایه‌تی كورد به چه‌ند قسه‌ی بریقه‌دار چه‌واشه بكه‌ن و بیانخه‌ڵه‌تێنن و بۆ ئه‌وه‌ی پشتگیریان لێبكه‌ن، ئه‌وه بوو سه‌ركردایه‌تی شۆرش بریاریدا شهر له سه‌رانسه‌ری كوردستان رابگرێت و، تاڵه‌بانی به یاوه‌ری شاندێك له 19 ی شوبات گه‌یشته به‌غدا به مه‌به‌ستی گفتۆگۆكردن.
له 10 ئازاری 1963 دا ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی شۆرشی به‌عسیان به‌یانێكیان بڵاو كرده‌وه‌و، تیادا دانیان به مافه‌كانی كورد له سه‌ر بنه‌مای (لامهركزی) ناوه‌و ده‌بێ له ده‌ستوری وڵات‌دا دیاری بكرێت.
له 20 ی ئایاری 1963 (حاكمی عه‌سكه‌ری) له ناوچه‌ی (شیمال) دا بریاریدا كوردستان (ناوچه‌یه‌كی پرۆسه عهسكهرییهكانه) و هاتووچۆی خه‌ڵك له‌و سنووره قه‌ده‌غه‌یه‌و، وتیان ئه‌و پرۆسه‌یه سه‌یرانه!!.
له 9 ی حوزه‌یرانی 1963دا به‌عسییه‌كان گه‌وره‌ترین پرۆسه‌ی عه‌سكه‌ریان ئه‌نجامداو، له كاتێكدا هیرشێكی درندانه‌یان كرده سه‌ر شاره‌كانی كوردستان و له‌و رووه‌وه داموده‌زگا سه‌ربازییه‌كان له شاری سلێمانی به سه‌ركردایه‌تی زه‌عیم (سه‌دیق مسته‌فا) شاڵاوێكی كوشتن و رهشبگیریان دهسپێكردو هه‌رچی پیاوی ئه‌م شاره خهباتگێرو كۆڵنه‌ده‌ره هه‌بوون له هه‌موو جۆره تۆیژهكان له فه‌رمانبه‌رو كاسبكار‌و قوتابی و مامۆستا‌و وه‌رزشه‌وان گیران و ره‌وانه‌ی حامییه‌ی سلێمانی كران و، چه‌ندین تێكۆشه‌ر به برینداری و به زیندووی له دۆڵی مردووان زنده به‌چاڵ كران وبلدۆزهرو گرێده‌ر خۆڵیان به سه‌ر ئه‌و جاڵانه كه وه‌ك گۆری به كۆمه‌ڵ ئاماده كرابوون دهكردو، له ناوایاندا {مامۆستا حاجی باقی، ئه‌نوه‌ری دارتاش، وه‌رزشه‌وان كاكه یاسین و كه‌مالی حاجی فه‌ره‌ج و هتد….} و، سلێمانی شارێكی زیندوو هه‌میشه له به‌ره‌ی پێشه‌وه‌ی قوربانیدان و به‌رگریكردن بووه له گه‌له‌كه‌مان و، شه‌هیدانی كاره‌ساتی 9 ی حوزه‌یرانی ساڵی 1963 ی سلێمانی بوون به سونبلی تێكۆشانێكی نهپساوهتا گه‌یشتن به ئامانجه به‌رزه‌كانی گه‌ل و نیشتمان.
له درێژه‌ی ئه‌و شاڵاوه‌دا داخ له دڵ و تاوانبار زه‌عیم (سه‌دیق مسته‌فا) له دێی سیاره‌ی وارماوه كۆمه‌ڵێك پیاوی بێ تاوانی له سه‌ر رێگای سلێمانی و ده‌ربه‌ندیخان شه‌هید كرد‌و هه‌رچی له ده‌ستی هات كردی.
هه‌ر له هه‌مان ڕۆژدا له شاری كۆیه، به فه‌رمانی ئه‌فسه‌رێكی چه‌په‌ڵ و خۆێنرێژ به ناوی (طه الشكرچی) نۆ كه‌سیان له پایه‌كانی سه‌ر شه‌قامه سه‌ره‌كییه‌كه‌ی ناو بازاڕی كۆیه به‌ست و گولله بارانیانكردن كه یه‌كێكیان ناوی (سلێمانی حه‌مه قاوه‌چی) بوو، له‌لایه‌كی دیكه‌شه‌وه مامۆستا كه‌مال ڕه‌شیدیان گرت كه به كه‌مالی ڕه‌شاغا ناسراو بوو، ئه‌ویشیان شه‌هیدكرد، جگه‌له‌وه‌ی كه مامۆستا (ڕه‌شاد عه‌لی)یان گرت و ئه‌وه‌نده‌یان له‌سه‌ر دابوو كه تووشی فێ لێهاتن هات له دوایشدا هه‌ر به‌و نه‌خۆشییه كۆچی دواییكرد.
له شاری هه‌ولێر تاوانبار‌و ئه‌فسه‌ری پایه‌به‌رزی سوپای عێراق (به‌دره‌دین عه‌لی) سه‌دان كاری چه‌په‌ڵی ئه‌نجامداو، پاشان له ماڵه‌كه‌ی خۆی به ده‌ستی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان وه‌ك یه‌كێك له تاوانباران كوژراو خه‌ڵتانی خۆین كرا.
به‌عسییه‌كان رقی زۆریان له كورد بوو، ماوه‌ی ده‌ربرینیان نه‌بوو، به‌ڵام پاشان ده‌سه‌ڵات و هێزیان كه‌وته ده‌ست به ئاره‌زووی خۆیان كه‌وتنه كوشتن و برین و، ئه‌م تاوانه گه‌وره‌یه‌ی به‌عسییه‌كان به‌رامبه‌ر خه‌ڵكی كوردستان كردیان، بۆ تۆقاندن‌و چاوترساندنی خه‌ڵكی بوو، به مه‌به‌ستی دامركاندنه‌وه‌ی شۆرشی رزگاریخوازیی گه‌له‌كه‌مان بوو به‌و مه‌به‌سته‌ی خه‌ڵك سه‌ر بۆ سیاسهتو فه‌رمانه شۆڤێنی و نابه‌جێكانیان شۆڕبكات، به‌ڵام كه‌س به‌و سیاسه‌ته چه‌وته‌دا قایل نه‌بوو، چونكه خه‌ڵكی كوردستان به‌گژیاندا چوونه‌وه‌و بوونه پشت‌و په‌نای شۆڕش و هه‌زاران ڕۆڵه‌ی قاره‌مان چه‌كی پێشمه‌رگایه‌تییان كردهشانو بوونه پارێزه‌ری مانه‌وه‌و كه‌رامه‌تی گه‌لی كوردستان و خاكی كوردستان.
به‌عسییه‌كان هه‌ر له سه‌ره‌تای هاتنیان په‌ره‌یان به رێبازی كوشتنی به كۆمه‌ڵ و ره‌مه‌كی هاووڵاتیان داوه‌و، به به‌رچاوی خه‌ڵكه‌وه هاووڵاتیانی بێدیفاعیان له‌ناو شار‌و شاروچكه‌كانی كوردستاندا كوشتووه‌و (ئیعدام) كردووه، تا گه‌یشته جینوسایدو پاكتاوكردنی ره‌گه‌زی كه له گرتنی به كۆمه‌ڵ و شۆێنبزركردنی كوردان وكرده‌وه‌كانی پرۆسه‌ی چه‌په‌ڵی ئه‌نفال وكیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه‌و سێوسێنان و شیخ وه‌سان و بادینان و شوێنه‌كانی تردا گه‌یشته ترۆپكی خۆی.
له ڕۆژی 8ی شوباتی 1963 تا ڕووخانی دیكتاتۆر سه‌دام حسه‌ین و ڕژێمی به‌عس داموده‌زگاكانی ، گه‌لی عیراق تووشی سه‌دان نه‌هامه‌تی و كاره‌ساتی دڵته‌زێن بوو كه له مێژوودا وێنه‌یان نییه و ئه‌گه‌ر هه‌شبێ زۆر كه‌مه و، گه‌لی كوردستان پشكی زۆری به‌ركه‌وت تا كۆده‌تاكه‌ی عه‌بدولسه‌لام عارف له 18ی تشرینی دووه‌می 1963 و كۆتای هاتنی یه‌كه‌م ده‌سه‌ڵاتی به‌عس.
به‌عس له ساڵی 1968 گه‌رایه‌وه بۆ حوكمی عێراق و سیاسه‌تی سوتاندنی ته‌رو وشكی به‌كارهینا تا له 9 ی نیسانی ساڵی 2003 كه‌وت و روخا.
سڵاو له شه‌هیدانی 9 ی حوزه‌یرانی 1963و گشت شه‌هیدانی رێبازی كوردایه‌تی و بزوتنه‌وه‌ی نیشتمانی و مرءڤدۆستان.
9 ی حوزه‌یرانی 2011
Entry filed under: ئه‌حمه‌د ره‌جه‌ب. Tags: .
|
<urn:uuid:8b1e3cdd-8dda-4d91-aae5-f0b7eba74da4>
|
CC-MAIN-2016-50
|
https://werash.wordpress.com/2011/06/09/1728-3/
|
2016-12-06T14:08:17Z
|
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2016-50/segments/1480698541907.82/warc/CC-MAIN-20161202170901-00126-ip-10-31-129-80.ec2.internal.warc.gz
|
ckb
| 0.950383 |
Arab
| 3 |
{"ckb_Arab_score": 0.9503828287124634, "sdh_Arab_score": 0.03775901719927788, "hac_Arab_score": 0.010188278742134571}
|
ڕۆژنامەی حوڕیـیەتی تورکی ڕۆژی دووشەممە هەواڵێـکی بڵاوکردەوە کەوا وەزارەتی دەرەوەی تورکیا گوتویەتی وڵاتەکەیان بە هیچ شێوەیەک قبوڵی ناکات پەیەدە گۆڕانکاری دیموگرافی لە سوریا بکات.
زوهات کۆبانی بەرپرسی پەیەدە لە ئەوروپا لەم بارەیەوە گوتی ئەوان هیچ نیازێـکی لەو جۆرەیان نیـیە و ئەم قسانەی حکومەتی تورکیا لە ئەنجامی ئەوەیە ئەو شا دەماری ژیانەی داعش کە گرێ سـپی بوو نەما.
پاشان دەڵێت دەبێت تورکیا سوپاسی پەیەدە بکات کە ئەو گروپە تێرۆرستیـیەی لە سنووری وڵاتەکەیان دورخستەوە.
دەقی وتووێژەکە لەم فایلە دەنگیەیە.
|
<urn:uuid:6b732352-22ec-40c7-b801-9af3aaaae357>
|
CC-MAIN-2016-50
|
http://www.dengiamerika.com/a/pyd-turkey/2832431.html
|
2016-12-05T16:37:40Z
|
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2016-50/segments/1480698541773.2/warc/CC-MAIN-20161202170901-00272-ip-10-31-129-80.ec2.internal.warc.gz
|
ckb
| 0.941073 |
Arab
| 12 |
{"ckb_Arab_score": 0.9410732984542847, "hac_Arab_score": 0.0387747548520565, "sdh_Arab_score": 0.020167050883173943}
|
ڕۆژی سێشه‌ممه له كۆنگره‌كه‌ی كوهیتدا وڵاتانی دراوسێی عێراق هه‌وڵه‌كانی حكومه‌تی عێراقیان به‌رز نرخاند كه ده‌یدات بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی توندوتیژی و فراوانكردنی بازنه‌ی پـرۆسه‌ی سـیاسـی له ناوخۆی وڵاته‌كه‌دا. هاوكاتیش سه‌رۆك وه‌زیری عێراق نوری ئه‌لمالیكی داوای له وڵاتانی دراوسێ كرد كاری زیاتر بۆ سـه‌قامگیری عێراق بكه‌ن.
چاڵس مهكدۆنا له نووسینگه‌ی ده‌نگی ئه‌مریكا له قاهیره‌ی پایته‌ختی میسـرهوه ڕاپـۆرتێـكی له‌و باره‌یه‌وه ناردووه و هاوكارمان به‌ڵـێن سـاڵح به كوردی ئاماده‌ی كردووه و ده‌توانن گوێبیسـتی بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیه‌ی سه‌ره‌وه، ماوه‌كه‌ی 4:45 خوله‌كه.
|
<urn:uuid:82d51435-1b15-45c2-bb01-836bfe6c202e>
|
CC-MAIN-2016-50
|
http://www.dengiamerika.com/a/a-58-2008-04-23-voa3-89211597/950737.html
|
2016-12-11T09:59:10Z
|
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2016-50/segments/1480698544672.33/warc/CC-MAIN-20161202170904-00016-ip-10-31-129-80.ec2.internal.warc.gz
|
ckb
| 0.875525 |
Arab
| 9 |
{"ckb_Arab_score": 0.8755248785018921, "sdh_Arab_score": 0.12112180888652802}
|
کاربەدەستانی عێراقی ڕۆژی شەممە ڕایانگەیاند ڕێکخراوی تیرۆرستی دەوڵەتی ئیسلامی دوو هێرشی کیمیایی لە نزیک شاری کەرکوکی باکوری عێراق ئەنجام داوە، کچێکی تەمەن سێ ساڵان گیانی لەدەستداوە و نزیکەی 600 کەسی تریش بریندار بوون و هەروەها بۆتە هۆی هەڵاتنی سەدان کەس لە ماڵەکانی خۆیان.
بە پێی هەواڵێکی ئاژانسی دەنگوباسی ئەسۆشیەیتد پرێس، کاربەدەستانی ئاسایش و کارمەندانی نەخۆشخانە ڕایانگەیاندووە هێرشەکە سەرلەبەیانی ڕۆژی شەممە لە شارۆچکەی تازە ڕوویدا کە سێ ڕۆژ لەمەو بەریش چەند موشەکێکی کیمیایی تێ گیرا. کاربەدەستێکی خۆجێیی عادل حسێن بە ئاژانسەکەی ڕاگەیاندووە ترسێکی زۆر لە نێو ژنان و منداڵاندا دروست بووە، و داوا لە حکومەتی ناوەندی دەکەن ڕزگاریان بکات. حسێن دەشڵێت تیمەکانی ئەڵمانی و ئەمەریکایی گەیشتونەتە ناوچەکە بۆ ئەوەی لێکۆڵینەوە لەسەر جۆری کیماییەکە بکەن.
حلمی حەمدی پەرستار لە نەخۆشخانەی تازە دەڵێت بریندارەکان دووچاری سوتانی پێست و هەوکردنی و تەنگەنەفەسی و سکچوون بوون. دەشڵێت هەشت کەس ڕەوانەی بەغدا کراون بۆ چارەسەرکردن.
کاربەدەستانی ئەمەریکا و عێراقی ڕادەگەیەنن هێزی تایبەتی ئەمەریکا لە میانەی هەڵمەتێکیدا لە باکوری عێراق مانگی ڕابوردوو بەرپرسی ئەو یەکەیەی داعشی دەستگیر کردووە کە چەکی کیمایی دروست دەکات.
هێزەکانی هاوپەیمانان بە ڕێبەرایەتی ئەمەریکا ڕادەگەیەنن ئەو جۆری کیمیاییانەی کە هەتا ئێستا داعش بەکاری هێناوە جۆرەکانی کلۆرین و جۆرێکی ئاستنزمی خەردەلە.
|
<urn:uuid:2a67a2f0-9345-4de6-8fd9-34d805436020>
|
CC-MAIN-2016-50
|
http://www.dengiamerika.com/a/3233052.html
|
2016-12-09T15:30:42Z
|
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2016-50/segments/1480698542712.49/warc/CC-MAIN-20161202170902-00342-ip-10-31-129-80.ec2.internal.warc.gz
|
ckb
| 0.935833 |
Arab
| 11 |
{"ckb_Arab_score": 0.9358329176902771, "hac_Arab_score": 0.04390048235654831, "sdh_Arab_score": 0.02025379054248333}
|
وەزارەتی دەرەوەی ڕووسیا دەڵێت سێرگێی لاڤرۆڤ وەزیری دەرەوە بە جان کێری وەزیری دەرەوەی ئەمەریکای گوتووە کە دەبێت ڕێوشوێنی پـێویست بگیرێتەبەر بۆ ڕێگەگرتن لە گەیاندنی کۆمەک و یارمەتی بۆ توندڕەوان لە سوریا لە ڕێگەی تورکیاوە.
وەزارەتەکە گوتی ئەمڕۆ دووشەممە هەردوو گەورە دیپـلۆمات لە میانەی پەیوەندیـیەکی تەلەفۆنیدا باسیان لە قەیرانی سوریا کردووە و لاڤرۆڤ ئەم داوایەی کردووە. هەروەها هەردوولایان جەختیان لەسەر گرنگی بەردەوامی وتووێژەکانی ئاشتی نێوان حکومەتی سوریا و هەموو لایەنەکانی ئۆپـۆزسیۆن کردووەتەوە.
پاشان بەیانـنامەیەکی هاوبەشی ئەمەریکا و ڕووسیا دەرچوو و تیایدا جەختیان لەسەر پابەندبوونیان بە ڕاگرتنی شەڕ لە سوریا کردووەتەوە و هەروەها هەوڵەکانیان چڕتربکەنەوە بۆ گەیشتن بە چارەسەرێـکی سیاسی بۆ شەڕەکە. پاشان هەردوو وڵات کاربکەن بۆ قایلکردنی لایەنە بەشەڕهاتووەکان لە سوریا لەوەی پابەندی ئاگربەستەکە بن.
|
<urn:uuid:270cccaa-3d68-464c-b92f-b8d046a565fa>
|
CC-MAIN-2016-50
|
http://www.dengiamerika.com/a/russia-syria-turkey/3321861.html
|
2016-12-09T15:34:05Z
|
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2016-50/segments/1480698542712.49/warc/CC-MAIN-20161202170902-00342-ip-10-31-129-80.ec2.internal.warc.gz
|
ckb
| 0.976154 |
Arab
| 13 |
{"ckb_Arab_score": 0.9761543869972229, "sdh_Arab_score": 0.016192005947232246}
|
كاربه ده ستانی هێزی له شكری بریتانیا ده ڵێن ئه وان لوله یه كی یان له كوێت را بۆ باشووری عێراق كێشاوه كه زیاتر له 1 ملیۆن لتر له ئاو رۆژانه بۆ ناوچه ی ده وروبه ری به سره و ئوم قه سر دابین ده كا. هێزه كانی له شكری بریتانیا و رێكخراوه كانی یارمه تی ده ری نێو نه ته وه ی ئه و تانكه رانه دابین ده كه ن كه ئاوه كه له وێ را بۆ شاره كانی ده وروبه ری به سرا بچێ.
له ئه و كاته دا كه هه وڵ ده درێ یارمه تی یه كانی مرۆڤایه تی خه لكی ئێراق بكات، كاربه ده ستانی بریتانیای ده ڵێن كرێكاره كانی ئێراقی ده ستیان به دابه زاندنی خوارده مه نی و شتومه كی تر كردوه كه به كه شتیێكی بریتانی هێنراوه ته ئه و شوێنه.
|
<urn:uuid:5ba707e9-c7e2-4d7b-a8a0-42e33f8943d9>
|
CC-MAIN-2016-50
|
http://www.dengiamerika.com/a/a-58-a-2003-03-30-1-1-89152127/941248.html
|
2016-12-07T14:32:30Z
|
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2016-50/segments/1480698542213.61/warc/CC-MAIN-20161202170902-00030-ip-10-31-129-80.ec2.internal.warc.gz
|
ckb
| 0.880018 |
Arab
| 8 |
{"ckb_Arab_score": 0.8800175786018372, "sdh_Arab_score": 0.10491404682397842}
|
به هه‌زاران فه‌له‌ستینی خه‌ڵـكی غه‌ززه خزهیان كردۆته ناو شـارۆچكه‌ی سـنووری ڕه‌فه‌ح له ناو میسـر له پاش ئه‌وه‌ی چه‌كداران به شه‌و ده‌ستیان له زنجیره ته‌قینه‌وه‌یه‌كدا و
زۆربه‌ی دیواره ئاسـنهكهی درێژایی سـنووریان له‌ناوبرد.
ڕۆژی چوارشه‌ممه فه‌له‌ستینیـیه‌كان چوونه ناو میسر بۆ ئه‌وه‌ی خۆراك، سـووته‌مه‌نی و پـێویسـتیـیه‌كانی دیكه بكڕن كه له‌به‌ر ئابڵۆقهدرانی كه‌رتی غه‌ززه له لایه‌ن ئیسـرائیل كه‌م ده‌ست ده‌كه‌ون.
هێزی پاسه‌وانی سـنووری میسـر و هێزی پـۆلیسی حه‌ماسی خاوه‌ن ده‌سه‌ڵات به‌سه‌ر غه‌ززه پـێشی خهڵـكهكهیان نه‌گرت.
سه‌رۆكی میسـر حوسـنی موباره‌ك گوتویه‌تی له‌سه‌ر بـنچینهی مرۆڤی ڕێـگه‌ی داوه فه‌له‌ستینیـیه‌كان بچنه ناو میسـر تا خۆراك بكڕن و دوایی بگه‌ڕێنه‌وه.
ده‌مڕاستێـكی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئیسـرائیل ده‌ڵێت ئیسـرائیل نیگه‌رانی ئاڵۆزی سه‌رسـنووری غه‌ززه و میسـره چونكه ده‌توانێت بـبێت به مایه‌ی خزهكردنی تێرۆریستان و چه‌كان.
هه‌ینی ئیسـرائیل ئابڵۆقه‌ی غه‌ززه‌ی دا، گوتی بۆیه فشـار بۆ میلیتانان ده‌هێنێت تا ده‌ست له موشـه‌ك هاویشتن بۆ ناو ئیسـرائیل هه‌ڵـبگرن.
سێشه‌ممه ئیسرائیل هه‌ندێ به‌ربه‌ندی هه‌ڵـگرت و ڕێـگه‌ی دا سـووته‌مه‌نی و هه‌روه‌ها ڕۆنی خۆراك سـازكردن بچێته ناو خاكی ژێر كۆنتڕۆڵی حه‌ماس.
سه‌باره‌ت به‌م بابه‌ته په‌یامنێری ده‌نگی ئه‌مریكا جێم تیپـڵ له ئۆرشه‌لیمه‌وه ڕاپـۆرتێـكی ناردووه و هاوكارمان خه‌ڵه‌فی زێباری به كوردی ئاماده‌ی كردووه.
ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانیش له‌و باره‌یه‌وه وتووێـژ ده‌كه‌ن و به‌نیازن ڕاگه‌یاندنێـك ده‌ربكه‌ن، به‌ڵام تا ئێستا له سه‌ر چۆنێتی داڕشتنی ڕاگه‌یاندنه‌كه ئه‌ندامه‌كانی ڕێـكـنهكهوتوون. په‌یامنێری ده‌نگی ئه‌مریكا مارگرێت به‌شیر له باره‌گای نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانه‌وه له نیویۆرك ڕاپـۆرتێـكی ناردووه و هاوكارمان به‌ڵـێن سـاڵح به كوردی ئاماده‌ی كردووه.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی وه‌رگێڕاوی هه‌ردوو ڕاپـۆرته‌كه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی سه‌ره‌وه.
|
<urn:uuid:85f2bde8-c577-47fa-9702-6c4640d63467>
|
CC-MAIN-2016-50
|
http://www.dengiamerika.com/a/a-58-2008-01-23-voa3-89218607/952203.html
|
2016-12-09T00:09:54Z
|
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2016-50/segments/1480698542665.72/warc/CC-MAIN-20161202170902-00350-ip-10-31-129-80.ec2.internal.warc.gz
|
ckb
| 0.993488 |
Arab
| 8 |
{"ckb_Arab_score": 0.9934881925582886}
|
له لێـدوانێـکیدا سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردسـتانی عێراق مه‌سعود بارزانی له ئیتاڵیا که به سه‌ردانێـک له‌و وڵاته‌یه ڕایگه‌یاندبوو که ته‌واوی دانیشـتوانی هه‌رێمی کوردسـتان به بێتاقهتیـیهکی زۆره‌وه سه‌یری ڕووداوه‌کانی چه‌ند ڕۆژی ڕابردوو ده‌که‌ن که بوونه هۆی گیان له‌ده‌سـتدانی چه‌ند هاوڵاتیـیه‌ک، وه ئه‌و خۆی گیان له‌ده‌سـتدانی هه‌ر هاوڵاتیـیه‌ک له هه‌رێمه‌که‌دا وه‌ک تراژیدیایه‌کی ناپه‌سه‌ند و قبوڵنه‌کراو داده‌نێت.
له دێرژهی لێـدوانه‌که‌یدا مه‌سعود بارزانی ده‌ڵێت پـێویسته هه‌موومان پـێـکه‌وه وه‌کو کۆمه‌ڵـگا هاوده‌نگ بین و دژی کرده‌وه‌ی که‌مینه‌یه‌کی ڕادیکاڵ بـبین و ئه‌وانه‌ی که هێرش ده‌که‌نه سه‌ر خۆپـیشـانده‌رانی ئارام که ئه‌وانه هیچ شوێنێـکیان له کۆمه‌ڵـگای ئێمه‌دا نیـیه.
سه‌باره‌ت به هێرشـکردنه سه‌ر که‌ناڵه‌کانی میدیا و سـووتاندنیان سه‌رۆک بارزانی گوتی ئه‌وانه‌ی که ده‌یانه‌وێت که‌ناڵه میدیایـیهکان بسووتێنن یان هێرش بکه‌نه سه‌ر هاوڵاتیان که تێڕوانینێـکی جیاوازیان هه‌یه یان موڵک و باره‌گای حزبێـک بڕووخێنن یان پـۆلیسێـک بکوژن له کۆمه‌ڵـگایه‌کی ئازاد و دیموکرات‌دا جێـیان نابێته‌وه که له لایه‌ن یاساوه به‌ڕێوه‌ده‌بردرێت.
له باره‌ی لێـدوانه‌که‌ی سه‌رۆکی هه‌رێم له په‌یوه‌ندیـیه‌کی ته‌له‌فونیدا له‌گه‌ڵ ڕۆژنامه‌نووس و توێژه‌ری سیاسی مه‌سعود عه‌بدولخالق بۆ ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا خوێندنه‌وه‌ی بۆ لێـدوانه‌که‌ی سه‌رۆک بارزانی به‌م جۆره بوو.
مه‌سعود عه‌بدولخالق
" ئه‌وه‌ی تێبینی ده‌کرێت له لێدوان و بڕیاره‌کانی سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێمدا ئه‌وه‌یه ئه‌و زانیاریانه‌ی بۆ سه‌رۆکی هه‌رێم ده‌چن که‌موکورتیان تێدایه، بۆیه له زۆرێـک له هه‌ڵسه‌نگاندنی ڕووداوه‌کان به هه‌ڵه‌دا ده‌چێت، چونکه سه‌رۆکی هه‌رێم سوێندی خواردووه که ده‌بێت هه‌موو لایه‌ک بـپارێزێت. پاشـان ئه‌و لێـدوانی داوه هه‌تا ئه‌و سه‌رۆکی هه‌رێم بێت ناهێڵێت خوێنی کورد به ده‌سـتی کورد بڕژێت، به‌ڵام ئه‌وا ئێسـتا کرا و که‌چی ئه‌و به جۆرێـکی دیکه تێـیـگهیشـتووه.
پاشان مه‌سعود عه‌بدولخالق ده‌ڵێت ئه‌م جاره گۆڕانێـکی گرنگ له لێـدوانه‌کانی سه‌رۆکی هه‌رێم به‌دیکرا، ئه‌ویش ئه‌وه‌یه که گوتوویه‌تی ئه‌وانه‌ی ته‌قه‌یان کردووه بدرێنه دادگا، وه هیوادارین ئه‌مه له قه‌ناعه‌ته‌وه بێت نه‌ک له ژێر فشــاری خۆپـیشـانده‌راندا بێت.
ده‌توانن گوێبیسـتی درێژه‌ی ڕاپـۆرته‌که‌ی عومه‌ر فه‌رهادی په‌یامنێری ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا له هه‌ولێر بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 3:31 خوله‌كه.
|
<urn:uuid:375f7634-2d75-406c-90b0-b582d6bf6abd>
|
CC-MAIN-2016-50
|
http://www.dengiamerika.com/a/omer-ferhadi-27feb11-117009318/966740.html
|
2016-12-03T23:59:04Z
|
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2016-50/segments/1480698541142.66/warc/CC-MAIN-20161202170901-00486-ip-10-31-129-80.ec2.internal.warc.gz
|
ckb
| 0.999183 |
Arab
| 8 |
{"ckb_Arab_score": 0.9991827607154846}
|
دیموکراسی بناغه‌ی هه‌ر کۆمه‌ڵگایه‌کی ته‌ندروسته، ئه‌گه‌ر هات و نه‌بوو جۆن زه‌مینه‌ی بۆ خۆش ده‌کرێت. ئه‌مڕۆ ناوچه‌ی هه‌رێمی کوردستانی عێراق سه‌ره‌ڕای ئه‌و گه‌شه‌کردنه له هه‌مان کاتدا که‌م و کوڕیه‌کی زۆریشی هه‌یه، ئایا ئه‌و جۆره دیموکراسیه له ئارادایه بۆ ده‌ربڕینی خواست و بێزاریـیهکان، ئایا سه‌رکرده‌و ڕێبه‌رانی کورد ئه‌و سنگ فراوانیهیان هه‌یه بۆ گوێ ڕاگرتن له سکاڵاکانی هاوڵاتیان. ئیدریس ئه‌حمه‌دی لێکۆڵه‌ر له زانکۆی ستکهۆڵم له ههڤپهێینێکدا له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مریکا ده‌ڵێت زه‌مینه خۆشکردن ده‌کرێت به شێوه‌یه‌کی زۆر جیاواز بێت له‌وه‌ی که له ئه‌وروپا له لایه‌ن بۆرژواکان و له ئه‌مه‌ریکای لاتین له لایه‌ن نوخبه سیاسیه‌کانه‌وه روویدا له هێنانی ڕیفۆرمی ئابوری و پاشان ڕیفۆرمی سیاسی و له‌و ڕێگایه‌وه هه‌نگاونان به‌ره‌و سیستمێکی دیموکراتیک.
ده‌توانن له ڕێی کلیککردنی ئه‌و فایله ده‌نگیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ گوێبیستی ته‌واوی گفت و گۆکه بن که ماوه‌که‌ی 9:44 خوله‌که.
|
<urn:uuid:66ac7df5-5aa6-4b14-9bff-f823abe27d44>
|
CC-MAIN-2016-50
|
http://www.dengiamerika.com/a/idris-ahmadi30jan11-114901474/965618.html
|
2016-12-08T07:54:09Z
|
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2016-50/segments/1480698542455.45/warc/CC-MAIN-20161202170902-00422-ip-10-31-129-80.ec2.internal.warc.gz
|
ckb
| 0.997498 |
Arab
| 11 |
{"ckb_Arab_score": 0.9974981546401978}
|
به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا پـێویستی به که‌سێـکی شاره‌زا هه‌یه له بواری کامێرا و چاککردن و ئاماده‌کردنی کاری ڤیدیۆیی video editor و به تایبه‌تی کارکردن به به‌رنامه‌ی Final Cut Pro .
تکایه هه‌ر که‌سێـک ئه‌و شارهزایییهی هه‌یه و پـێی خۆشه کارمان له‌گه‌ڵدا بکات له واشنتنی پایته‌ختی ئه‌مه‌ریکا ده‌توانێت CV خۆی به ئیمه‌یڵ بنێرێت بۆ [email protected] و له به‌شی بابه‌تی ئیمه‌یڵه‌که بنووسێت video editor .
مه‌رجه‌کانی دیکه:
- زمانه‌کانی کوردی و ئینگلیزی بزانێت.
- شاره‌زایی ته‌کنیکی له بواری کۆمپـیوته‌ر هه‌بێت هه‌تا ئه‌و ئاسته‌ی به لایه‌نی که‌م که بتوانێت کامێرا و میکرۆفۆنی پـێوه ببهستێـت و بزانێت چۆن کۆنترۆڵیان بکات و له تۆمارکردنی به‌رنامه‌یه‌کی وه‌کو سکایپ به‌کاریان بهێنێت.
- شاره‌زایی له فۆرماته‌کانی ڤیدیۆ و ده‌نگ هه‌بێت و بزانێت چۆن له فۆرماتێـکهوه بۆ فۆرماتێـکی دیکه بیانگۆڕێت.
|
<urn:uuid:520d690d-cc1f-41d5-84dc-c475a7e13d45>
|
CC-MAIN-2016-50
|
http://www.dengiamerika.com/a/2771618.html
|
2016-12-11T02:16:51Z
|
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2016-50/segments/1480698543782.28/warc/CC-MAIN-20161202170903-00038-ip-10-31-129-80.ec2.internal.warc.gz
|
ckb
| 0.996281 |
Arab
| 13 |
{"ckb_Arab_score": 0.9962812662124634}
|
ڕۆژی یه‌كشه‌ممه شـاندێـكی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان و ئه‌مریكا سه‌ردانی شـاری كه‌ركوكیان كرد بۆ وتووێژكردن سه‌باره‌ت به قۆناغی داهاتووی پـێشـنیازه‌كانی سـتیفان دیمسـتۆرا.
له‌و باره‌یه‌وه هاوكارمان ده‌خیلی شه‌ممۆ گفتوگۆیه‌كی له‌گه‌ڵ عه‌بدولڕه‌حمان مسـته‌فا پارێزگاری كه‌ركوك سـازكردووه.
به‌ڕێز عه‌بدولڕه‌حمان مسـته‌فا ده‌ڵێت له گفتوگۆكاندا باسی ئه‌وه‌مان كرد كه باشـترین چاره‌سـه‌ر بۆ كێشه‌ی كه‌ركوك جێبه‌جێـكردنی به‌ندی 140 ی ده‌سـتوری عێراقه به ڕیفراندۆمێـكی ئازاد و ڕێـكوپـێـك و بێگه‌رد كه ده‌بێت هه‌موو لایه‌نه‌كان پـێی ڕازیـبن.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی گفتوگۆكه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیه‌ی سه‌ره‌وه، ماوه‌كه‌ی 5:21 خوله‌كه.
|
<urn:uuid:4c8e52f6-284e-4c6e-b31c-dcae470f05c0>
|
CC-MAIN-2016-50
|
http://www.dengiamerika.com/a/a-58-2008-06-23-voa3-89222482/953083.html
|
2016-12-09T00:08:36Z
|
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2016-50/segments/1480698542665.72/warc/CC-MAIN-20161202170902-00380-ip-10-31-129-80.ec2.internal.warc.gz
|
ckb
| 0.978164 |
Arab
| 8 |
{"ckb_Arab_score": 0.9781639575958252, "sdh_Arab_score": 0.017394447699189186}
|
هاوكارمان موعته‌به‌ر شیروانی مێزگردی ئه‌م هه‌فته‌یه‌ی تایبه‌ت كردووه به ڕووداوه
گرنگه‌كانی سـاڵی 2007 ی هه‌رێمی كوردسـتان كه په‌یامنێرانی به‌شی كوردی ده‌نگی ئه‌مریكا ڕاپـۆرتیان له‌سه‌ر ئاماده‌كردووه.
په‌یامنێرانمان عومه‌ر فه‌رهادی له هه‌ولێر، یه‌حیا به‌رزنجی له كه‌ركوك، له‌تیف نێروه‌یی له سـلێمانی، سه‌لام باڵایی له دهۆك، ئه‌میر گۆران له موسـڵ به‌شـداریـیان له مێزگرده‌كه‌دا كردووه. هه‌روه‌هاش باس له‌و گرفتانه‌ش ده‌كه‌ن كه وه‌ك ڕۆژنامه‌وانێـك له میانه‌ی كاره‌كه‌یاندا هاتۆته به‌رده‌میان.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی مێزگرده‌كه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیه‌ی سه‌ره‌وه، ماوه‌كه‌ی 17 خوله‌كه.
|
<urn:uuid:9cb1597c-5fe2-4166-9543-719b34144a42>
|
CC-MAIN-2016-50
|
http://www.dengiamerika.com/a/a-58-2007-12-22-voa6-89193102/947936.html
|
2016-12-10T06:59:24Z
|
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2016-50/segments/1480698542972.9/warc/CC-MAIN-20161202170902-00188-ip-10-31-129-80.ec2.internal.warc.gz
|
ckb
| 0.986671 |
Arab
| 8 |
{"ckb_Arab_score": 0.9866712689399719, "sdh_Arab_score": 0.01164372731000185}
|
دکتۆر نه‌جمه‌دین که‌ریم سه‌رۆکی ئه‌نسـتتیوتی کوردی له واشـنتن چه‌ند ڕۆژێـکه له هه‌رێمی کوردسـتان گه‌ڕاوه‌ته‌وه و له نزیکه‌وه چۆنێتی به‌ڕێوه‌چوونی هه‌ڵـمه‌ته‌کانی هه‌ڵـبژاردنی ههڵـسهنگاندووه.
دکتۆر نه‌جمه‌دین ده‌ڵێت ئه‌مه بۆ یه‌که‌م جاره له هه‌رێمی کوردسـتاندا جگه له لیسـتی هه‌ردوو حزبه گه‌روه‌که و حزبه ئیسلامیـیه‌کان لیستێـکی تر له کایه‌دایه که خه‌ڵـک ته‌ماشـای ده‌کات، بۆیه به بۆچوونی من ژماره‌یه‌کی زۆری خه‌ڵـک به‌شـداری له‌م هه‌ڵـبژاردنه‌دا ده‌که‌ن. ده‌شڵێت هه‌روه‌ها بوونی ئه‌م لیسـتانه بۆته هۆی به‌ڕێوه‌چوونی هه‌ڵـمه‌ته‌کانی هه‌ڵـبژاردن به شـێوه‌یه‌ک که کوردسـتان پـێشـتر به‌خۆیه‌وه نه‌یدیوه.
دکتۆر نه‌جمه‌دین له درێژه‌ی قسه‌که‌یدا ده‌ڵێت ئێمه ئه‌وه به هه‌نگاوێـکی باش ده‌زانین بۆ پـێشـخسـتنی دیموکراتیـیه‌ت له کوردسـتاندا، هه‌روه‌ها ده‌نگدانه‌وه‌یه‌کی باشی له جیهاندا ده‌بێت، به‌ڵام ههڵـبهته پـێویسـته هه‌موو کاره‌کان سـنووری هه‌بێت، چ ڕه‌خنه‌گرتن و چ قسه‌کردن ده‌رباره‌ی کهموکوڕیـیهکان و ده‌شبێت دور بێت له توندوتیژی و به شـێوه‌یه‌کی کراوه ئه‌نجامبدرێت تا کورد بۆ هه‌موو خه‌ڵـکی دونیای نیشـانبدات که کوردسـتان بڕوای به دیموکراتیـیه‌ت هه‌یه.
پاشـان دکتۆر نه‌جمه‌دین که‌ریم له به‌شێـکی دیکه‌ی گفتوگۆکه‌دا باس له مه‌سه‌له‌ی ده‌سـتور بۆ هه‌رێمی کوردسـتان ده‌کات و ده‌ڵێت ده‌مێـکه کوردسـتان پـێویسـتی به ده‌سـتور هه‌یه تا کاری ئه‌و خه‌ڵـکه دیاری بکرێت چ له لایه‌ن حکومه‌ته‌وه و چ له لایه‌ن په‌رله‌مانه‌وه، هه‌روه‌ها زۆر گرنگیش بۆ دیاریکردنی شـێوه‌ی په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ حکومه‌تی عێراقدا، چونکه ده‌وڵه‌تی عێراق ده‌سـتوری هه‌یه و ئه‌گه‌ر هه‌رێمی کوردسـتان هه‌روا ده‌سـتوری نه‌بێت ئه‌وا له‌وانه‌یه ئه‌و ده‌سـتوره‌ی به‌سه‌ردا بچهسپـێت و ئه‌وه‌ش به پـێـچه‌وانه‌ی سـیسـتمی فیدراڵییه، بۆیه نووسینی ئه‌م ده‌سـتوره و ڕیفراندۆم له‌سه‌ری کارێـکی باشه.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی گفتوگۆكه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 11:21 خوله‌كه.
|
<urn:uuid:3be5c400-85a7-4d5e-8ba1-5bf0be741f5a>
|
CC-MAIN-2016-50
|
http://www.dengiamerika.com/a/a-58-2009-07-06-voa12-89237327/955888.html
|
2016-12-07T18:22:52Z
|
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2016-50/segments/1480698542244.4/warc/CC-MAIN-20161202170902-00006-ip-10-31-129-80.ec2.internal.warc.gz
|
ckb
| 0.997594 |
Arab
| 8 |
{"ckb_Arab_score": 0.9975939989089966}
|
ڕۆژی دووشه‌ممه به‌رپرسان له كۆمه‌ڵی حه‌ماسی چه‌كدار له‌گه‌ڵ پارتی فه‌تحی به ڕێبه‌رایه‌تی مه‌حمود عه‌باس كۆبوونه‌وه به مه‌به‌ستی پـێـكـهێنانی حكومه‌تـێـكی نوێی فه‌له‌سـتینی.
گوته‌بێژێـكی فه‌تح، عه‌زام ئه‌لئه‌حمه‌د، سه‌رۆكی لیستی فه‌تح له په‌رله‌مانی فه‌له‌سـتینی دوای یه‌كه‌م دانیشتن له غه‌ززه گوتی فه‌تح له‌وانه نیه به‌شـداری بكات له حكومه‌تـێـك به ڕێبهرایـیـهتی حه‌ماس بێت، گوتیشی په‌یوه‌ندیـیه‌كانی نـێوان حه‌ماس و فه‌تح ڕووبه‌ڕووی بێ متمانه‌یی ده‌بـێـته‌وه.
له گفتوگۆكانی ڕۆژی شه‌ممه حه‌ماس ڕهشـنووسـی به‌رنامه‌ی حكومه‌تی نوێی دا به فه‌تح به‌ڵام فه‌تح ڕهتیـكردهوه.
له لایه‌كی دیكه‌وه ئاژانسی هه‌واڵه‌كانی ڕۆیته‌رز ده‌ڵێت بهڕێوبهرایـیهتێـكهی بوش په‌یوه‌ندیـیه‌كانی له‌گه‌ڵ فه‌تح كه‌م ده‌كاته‌وه ئه‌گه‌ر به‌شـداری بكات له حكومه‌تـێـك به ڕێبه‌رایه‌تی حه‌ماس بێت.
شایه‌نی باسه واشنتۆن ده‌یه‌وێت به‌رده‌وام بێت له كاركردن له‌گه‌ڵ مه‌حمود عه‌باس، ده‌ڵێت له‌وانه‌یه یارمه‌تـیـیه مرۆیـیه‌كان زیاد بكات بۆ فه‌له‌سـتینـیـیه‌كان.
|
<urn:uuid:186b5635-ffcd-425e-b212-3198aec06fb6>
|
CC-MAIN-2016-50
|
http://www.dengiamerika.com/a/a-58-2006-03-14-voa2-89176697/944681.html
|
2016-12-09T04:00:58Z
|
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2016-50/segments/1480698542680.76/warc/CC-MAIN-20161202170902-00326-ip-10-31-129-80.ec2.internal.warc.gz
|
ckb
| 0.99267 |
Arab
| 10 |
{"ckb_Arab_score": 0.9926699995994568}
|
کۆمیته‌ی نۆبێل بنکه له ستۆکهۆلم ڕایگه‌یاند ئالێس مۆنرۆ-ی که‌نادایی براوه‌ی خه‌ڵاتی نۆبێل بۆ ئه‌ده‌بیات له ساڵی 2013-یه.
پێنجشه‌ممه کۆمیته‌ی نۆبێل له کاتی ڕاگه‌یاندنه‌که مۆنرۆی ته‌مه‌ن 82 ساڵی به" وه‌ستای کورته چیرۆکی هاوچه‌رخ ناوبرد."
شوێن و مه‌کانی زۆر له کورته چیرۆکه‌کانی مۆنرۆ کانادایه و زۆربه‌شی ئه‌نتاریۆ باشوری ڕۆژئاوایه.
کاره‌کانی ئه‌و هاوبه‌رکراون به نوسینه‌کانی نوسه‌ری رووسی ئانتۆن چخۆڤ که ئه‌ویش به وه‌ستای کورته چیرۆکان به ناوبانگه.
|
<urn:uuid:4ccb29f9-e57c-4ed0-ae96-b8046bd5afe7>
|
CC-MAIN-2016-50
|
http://www.dengiamerika.com/a/1766834.html
|
2016-12-03T09:44:51Z
|
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2016-50/segments/1480698540915.89/warc/CC-MAIN-20161202170900-00113-ip-10-31-129-80.ec2.internal.warc.gz
|
ckb
| 0.997492 |
Arab
| 12 |
{"ckb_Arab_score": 0.9974924921989441}
|
شانشینی ئوردون ده‌ڵێت هێرشه ئاسمانیه‌کانی ده‌یکاته سه‌ر ڕێکخراوی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی ته‌نها سه‌ره‌تایه‌که بۆ تۆڵه‌کردنه‌وه‌ی کوشتنه دڕندانه‌که‌ی فڕۆکه‌وانه ئوردونیه‌که‌ی له مانگی 12 دا له سوریا به دیل گیرا.
فڕۆکه جه‌نگیه‌کانی شانشینی ئوردون ده‌یان هێرشیان کردۆته سه‌ر شوێنه‌کانی ڕێکخراوی توندڕه‌وی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی له هه‌ردوو وڵاتی سوریا و عێراقیشدا.
ئه‌م ئۆپه‌راسیۆنانه‌ی ڕۆژی پێنجشه‌ممه دوابه‌دوای په‌یمانه‌کانی شاعه‌بدوڵا، پادشای ئوردون ده‌ستی پێ‌کرد که ده‌ڵێت له به‌رامبه‌ر کوشتنی فڕۆکه‌وانه ئوردونیه‌که زه‌وی ده‌له‌رزێنێت.
ناسر جۆده، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی شانشینی ئوردون به که‌ناڵی (سی ئێن ئێن) ی گوتووه وڵاته‌که‌ی به هه‌ر هه‌موو تواناییه‌کی هه‌یه‌تی ده‌که‌وێته دوای توندڕه‌وانی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی له هه‌ر شوێنێکدا بن.
به‌ڕێز جۆده ده‌ڵێت دوایان ده‌که‌وین و له ڕه‌گ و ڕیشه‌وه هه‌ڵیان ده‌کێشین و له‌و دیمانهیهشیدا ده‌وڵه‌تی ئیسلامیشی به ترسنۆک ناودێر کرد.
شا عه‌بدوڵا سه‌ردانی ماڵی فڕۆکه‌وان مه‌عاذ ئه‌لکه‌ساسبه ی کردووه و گوتوشیه‌تی شانشینی ئوردون به‌رده‌وام ده‌بێت له شه‌ڕ و پاراستنی گه‌ل و ئاینی وڵاته‌که‌ی.
هاوکات گوتاربێژێکی ناوداری جیهادی ئه‌مڕۆ هه‌ینی به توندی قسه‌ی له‌سه‌ر توندڕه‌وانی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی کردووه به‌هۆی سوتاندنی فڕۆکه‌وانه ئوردونیهکهوه.
ئه‌بو موحه‌مه‌د ئه‌لمه‌قدسی، که زۆرێک له ئه‌ندامانی تۆڕه تێرۆکاریهکهی ئه‌لقاعیده به بیریاری باڵای خۆیانی ده‌زانن ئه‌م لێدوانانه‌ی دابوو، پاش ئه‌وه‌ی دوای سێ مانگ له ده‌ستگیرکردنی له ئوردون ئازاد کرا.
له دیمانهیهکهیدا له‌گه‌ڵ ته‌له‌فزیۆنی ئوردوندا ئه‌لمه‌قدیسی گوتوویه‌تی ئه‌و کاره‌ی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی کردوویه‌تی کارێکی په‌سه‌ند نه‌کراوه له هه‌موو ئاینێکدا و له لایه‌ن هه‌موو که‌سێکیشه‌وه.
موحه‌مه‌د ئه‌لمه‌قدیسی، ڕه‌خنه‌ی له ڕاگه‌یاندنی ده‌وڵه‌تی خه‌لافه‌تیش گرتووه که ساڵی پار توندڕه‌وانی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی ڕایانگه‌یاند و ده‌شڵێت ده‌وڵه‌تی خه‌لافه‌ت بۆ پێکه‌وه ژیانی موسڵمانانه نه‌ک بۆ دروستکردنی جیاوازی له ناو ئیسلامدا.
|
<urn:uuid:b5cc677c-5959-4c0d-9543-773c823de080>
|
CC-MAIN-2016-50
|
http://www.dengiamerika.com/a/2631668.html
|
2016-12-09T07:45:52Z
|
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2016-50/segments/1480698542687.37/warc/CC-MAIN-20161202170902-00302-ip-10-31-129-80.ec2.internal.warc.gz
|
ckb
| 0.998703 |
Arab
| 13 |
{"ckb_Arab_score": 0.9987027049064636}
|
ڕۆژنیوز - عەلی قادر
لەگوندی قرژاڵەبڕێی بناری قەندیل، بە ئامادەبوونی سەرجەم چین و توێژەکانی گوندەکە بە چالاکیەک ساڵیادی تیرۆرکردنی ساکینە جانسز هەڤاڵانی بەرز ڕاگیرا.
لە ساڵیادی تیرۆرکردنی ساکینە جانسز، فیدان دۆغان و لەیلا شایلەمەز، کە لە ٩ی کانونی دووەمی ٢٠١٣ لە شاری پاریسی پایتەختی فەرەنسا تیرۆر کران، شەوی ڕابردوو، لە گوندی قرژاڵەبڕێی بناری قەندیل، یادیان کرایەوە.
سەرەتای چالاکیەکە بەچەند ساتێک وەستان بۆ گیانی شەهیدان دەستیپێکرد و دواتر بەشێک لەژیاننامەی ساکینە جانسز لەڕێگای کورتە ڤیدیۆیەکەوە پێشکەش بەئامادەبوان کراو تیایدا باس لە خەبات و تێکۆشانی جانسز کرا.
پاشان بەمەبەستی زیاتر ئاشناکردنی ژنە تێکۆشەری کورد ساکینە جانسز، مەهاباد ڕۆژدا، بەرپرسی ڕێکخستنی تەڤگەری ئازادی لە ناوچەکە بۆ ئامادەبوان دوا و وتی:" پێویستە کە ژنان خۆیان بە بچوک نەبینن و هەوڵ و تێکۆشانەکانی ساکینە جانسز و هەڤاڵەکانی بۆ خۆیان بە بنەما بگرن و لەبەرامبەر دوژمنان و داگیرکەراندا بە ڕوحیەتی هەڤاڵ ساکینە و هەڤاڵانی ڕووبەڕووی دوژمنان بوەستنەوە".
مهاباد ڕۆژدا، وتیشی:" دوژمنانی گەلەکەمان ویستیان لەکەسایەتی ساکینەدا گەلی کورد لەناوببەن، بەڵام نەک هەر نەیتوانی، بەڵکو بە پێچەوانەوە بە هەزاران ساکینەی تر دروست بوون و خاوەنداریان لە گەلی کورد کرد، بۆ بکوژان و هاوکارەکانیان سەلماند کە ئیتر ناتوانن ژنان و تێکۆشەرانی گەلەکەمان بەتیرۆر و ڕەشەکوژی لەناو ببەن".
س.ح
|
<urn:uuid:7a483f89-9d03-4d8b-abc7-fbae8a0d8fe0>
|
CC-MAIN-2017-04
|
http://rojnews.net/haber/11201/haber/11186/.html
|
2017-01-19T12:51:57Z
|
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2017-04/segments/1484560280668.34/warc/CC-MAIN-20170116095120-00428-ip-10-171-10-70.ec2.internal.warc.gz
|
ckb
| 0.765165 |
Arab
| 162 |
{"ckb_Arab_score": 0.765165388584137, "hac_Arab_score": 0.19518832862377167, "sdh_Arab_score": 0.03934642672538757}
|
كوردپا - ئاژانسی هه‌واڵده‌ریی كوردستان
هاجەر پیری لە نالەبارترین دۆخدا دەژی
ئاژانسی کوردپا: هاجەر پیری چالاکی سیاسیی کورد لەلایەن بەرپرسانی ئەمنیەتیی زیندانی ناوەندیی شاری تەورێز، بە جیایخواز و تێرۆریست ناوی دەبن.
بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، نێوەڕاستی حەوتووی ڕابردوو، هاجەر پیری، بە نیشانەی ناڕەزایەتی دەربڕین لە دۆخی نالەباری خۆی لە زیندانی شاری تەورێز، دەستی داوەتە مانگرتن لە خواردن.
ئەو چالاکە سیاسییەی خەڵکی شاری نەغەدە، لە نێو زینداندا، هەنووکە لە بەندی "بکوژان و تووشبووان بە ماددەی سڕکەر" ڕاگیراوە.
سەرچاوەیەکی ئاگادار لە نێو زیندانی شاری تەورێزەوە بە ئاژانسی کوردپای ڕاگەیاند: هاجەری تەمەن ٣٣ ساڵە، لە ژێر زەخت و گوشاری توندی هێزە ئەمنیەتییەکاندایە و لە ١٤ی بەفرانباری ئەم مانگەوە مانی لە خواردن گرتووەو و بە بەردەوامی لە لایەن مەئموورەکانی زیندانەوە لێپرسینەوەی لەگەڵ دەکرێت.
ئەو سەرچاوەیە ئەوەشی ئاشکرا کرد کە؛ هێزە ئەمنیەتییەکان ئەو ژنە چالاکە سیاسییە کوردەیان بە کوردی جیایخواز و سەر بە حیزبە تێرۆریستە کوردییەکان ناوبردووە.
هاجەر بە قەبێح زانینی بەکارهێنانی وشەی تێرۆریست، ئەو وتانەی بەرپرسانی زیندان و ئەو درۆ و دەلەسانەی ڕەت کردۆتەوە وێڕای پێداگریی لە سەر شوناسی نەتەوەیی خۆی، گوتوویە کە: "ئێمە کوردین، کەرامەت و وێژدانم نرخی نیە کە من بتوانم هەرزان فرۆشی بکەم."
ئەو سەرچاویە لە وەڵامی، پرسیاری هەواڵنێری کوردپا سەبارەت بە بارودۆخی گشتیی ئەو ژنە چالاکە کوردە ڕوونی کردەوە کە؛ هاجەر لە دۆخێکی زۆر خراپ‌دا دەژی و هیچ کەسێک بەرانبەر بارودۆخی ناوبراو وەڵامدەر نیە.
هاجەر پیری لە مانگی بانەمەڕی ساڵی ٨٦ی هەتاوی دەستبەسەر و لە سەرەتای ئەم مانگەدا لە زیندانی ناوەندیی شاری کرمانەوە گوازرایەوە بۆ زیندانی ناوەندیی شاری تەورێز.
نابراو، لە کاتێکدا کە تەمەنی ١٧ ساڵ بووە، ٨ ساڵ و حەوت مانگ بەبێ چاوپێکەتن لەگەڵ بنەماڵەکەی لە بەندی پەیوەندییدار بە کەسانی بکوژ و گیرۆدەبوو بە ماددەی سڕکەر لە زیندانی شاری "کرمان"دا تێپەڕاندووە.
لە ئێستادا ١٦ ژنی سیاسی کورد لە زیندانەکانی ئێراندان.
|
<urn:uuid:6554a2b7-b2c8-4eb7-b1d7-24e5e942e4ab>
|
CC-MAIN-2017-04
|
http://www.kurdpa.net/chap.php?id=69731
|
2017-01-23T04:21:38Z
|
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2017-04/segments/1484560282110.46/warc/CC-MAIN-20170116095122-00152-ip-10-171-10-70.ec2.internal.warc.gz
|
ckb
| 0.871471 |
Arab
| 16 |
{"ckb_Arab_score": 0.8714705109596252, "sdh_Arab_score": 0.09194749593734741, "hac_Arab_score": 0.03657929599285126}
|
تورکیا داوای له حکومه‌تی میسر کرد ڕۆژنامه‌وانێـکی تورک ئازادبکات که له په‌لاماری هێزه‌کانی پـۆلیس بۆ سه‌ر مزگه‌وتێـک له قاهیره له‌گه‌ڵ سه‌دان لایه‌نگری محه‌مه‌د مورسی سه‌رۆکی له‌کارلابراو ده‌ستگیرکرا.
کاربه‌ده‌سـتانی تورکیا ڕۆژی دووشه‌ممه گوتیان هیوادارن مه‌تین تۆران په‌یامنێری ڕادیۆ و ته‌له‌فیزیۆنی TRT ده‌وڵه‌تی تورکیا له زووترین کاتدا ئازادبکرێت.
سه‌روه‌ت سایما گوته‌بێژی TRT ده‌ڵێت له‌و ده‌مه‌ی تۆران ڕۆژی شه‌ممه سه‌رقاڵی ڕوماڵکردنی ناڕه‌زایـیه‌کان بوو له‌گه‌ڵ خۆپـیشـانده‌راندا ده‌سـتگیرکرا، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی ناسـنامه‌که‌ی خۆی نیشـاندابوو که ڕۆژنامه‌وانه.
ئه‌م ڕووداوه له کاتێـکدایه که گرژیـیه‌کانی نێوان ئه‌و دوو وڵاته له زیابووندایه پاش ئه‌وه‌ی حکومه‌تی ڕه‌گ و ڕیشه ئیسلامی تورکیا ناڕه‌زایی توندی له به‌رامبه‌ر لابردنی محه‌مه‌د مورسی ئیخوانه‌کان ده‌ربڕی.
|
<urn:uuid:dad68d65-95f0-4af5-90b1-3c49a1b267bc>
|
CC-MAIN-2017-04
|
http://www.dengiamerika.com/a/1732822.html
|
2017-01-20T16:10:34Z
|
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2017-04/segments/1484560280835.60/warc/CC-MAIN-20170116095120-00253-ip-10-171-10-70.ec2.internal.warc.gz
|
ckb
| 0.996819 |
Arab
| 12 |
{"ckb_Arab_score": 0.9968193173408508}
|
به مه‌به‌ستى مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ ڕاگه‌ياندن و ڕۆژنامه‌نووسان هه‌ر يه‌ك له وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه و به‌رگرى عێراقى و نوێنه‌رى هاوپه‌يمانان ، شانه‌يه‌كى هاوبه‌شى راگه‌ياندنى جه‌نگيان پێكهيناوه كه هه‌رسێ لايه‌نه‌كه كۆده‌كاته‌وه رێگرى له لێدوان و زانيارى جۆراو جۆر ده‌گيرێت به تايبه‌تى له شه‌ڕى كونترۆڵكردنه‌وه‌ى موسڵدا ، له‌مباره‌يه‌وه هه‌ڵگورد حيكمه‌ت به‌ڕێوه‌به‌رى راگه‌ياندن و رۆشنبيرى هۆشيارى نشتيمانى وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه به ده‌نگى ئه‌مه‌ريكاى رايگه‌ياند برياردرا پێكه‌وه له‌گه‌ڵ به‌رگرى عێراقى و هاوپه‌يمانان بتوانين كۆنتڕۆڵى ئيعلامى حه‌ربى بكه‌ن هه‌م له رووى ميدياييه‌وه هه‌م له رووى نهفسيهوه و له هه‌رێمى كوردستانيش به ئاماده‌بوونى نوێنه‌رانى هێزه‌كانى هه‌فتا و هه‌شتا و نوێنه‌رى به‌رگرى و فرياكه‌وتن له‌گه‌ڵ زێره‌ڤانى و وه‌زاره‌تى ناوخۆ هه‌موويان به‌شداربن له شانه‌كه و ببێته يه‌ك سه‌رچاوه‌ى ميديايه له هه‌رێمى كوردستان و به تايبه‌تى له رووى سه‌ربازييه‌وه بتوانێ رۆماڵى رووداوه‌كان بكات و ببێته سه‌رچاوه بۆ راگه‌ياندنى هه‌موو جۆره به‌ياننامه‌يه‌كى سه‌ربازى و هه‌موو جۆره لێدوانێك .
سه‌باره‌ت به‌وه‌ى كه ئه‌م جۆره ليژنه و شانانه تا چه‌ند رێگرى له‌وه ده‌كه‌ن كه رۆژنامه‌نووسێك وه‌ك پێويست نه‌توانێت بگاته زانيارى راست و درۆستى به‌ره‌كانى شه‌ڕ له به‌ر بوونى ته‌نها هه‌واڵ و سه‌رچاوه‌يه‌ك به‌ڕێوه‌به‌رى راگه‌ياندنى وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه هه‌روه‌ها له‌مباره‌يه‌وه زياتر ده‌ڵێ ، ئێمه مه‌به‌ستمان ئه‌وه نيه كه كه‌س نه‌گا به زانيارى راست ئێمه ده‌مانه‌وێ ئه‌و پاشا گهردانيهى كه دوو ساڵى رابردوو له مه‌جالى ميديا هه‌بوو به‌شێوه‌يه‌كى ئسۆلى كارى له سه‌ر بكريت و زانياريه‌كان به شێوه‌يه‌كى فه‌رمى بگاته خه‌ڵك نه‌ك هه‌ر رۆژنامه‌نووسێك به كهيفى خوى بچێته به‌ره‌يه‌ك لێدوان و فوتو و ڤيديۆ بگرێت و تهحليلات بكات ، ئێمه ده‌مانه‌وێ يه‌ك سه‌رچاوه هه‌بێت و هه‌مووشمان ته‌حه‌مولى مهسوليهت بكه‌ين.
له هێزه‌كانى پێشمه‌رگه هه‌ڵگورد حيكمه‌ت به‌رپرسى شانه‌ى راگه‌ياندنه و له هێزه عێراقيهكانيش سه‌عيد جهياشى لێى به‌رپرسه و بۆ شانه‌ى هاوپه‌يمانانيش ژهنيرال نۆبڵ به‌رپرسياره‌تى شانهكهى له ئه‌ستۆ گرتووه .
|
<urn:uuid:3cf787bb-54ea-4fa1-a0b6-9a7cfe5b6253>
|
CC-MAIN-2017-04
|
http://www.dengiamerika.com/a/3542290.html
|
2017-01-21T08:36:56Z
|
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2017-04/segments/1484560281001.53/warc/CC-MAIN-20170116095121-00207-ip-10-171-10-70.ec2.internal.warc.gz
|
ckb
| 0.932855 |
Arab
| 13 |
{"ckb_Arab_score": 0.9328548312187195, "sdh_Arab_score": 0.06600181013345718}
|
یه‌که‌م هێزی پارتی کرێـکارانی کوردسـتان ئه‌مڕۆ گه‌یشته هه‌رێمی کوردسـتانی عێراق و پـێشـوازیـیان لێـکرا به ئاماده‌بوونی که‌ناڵه‌کانی ڕاگه‌یاندنی خۆجێی و جیهانی.
به‌پـێی په‌که‌که هێزه‌که له 15 گه‌ریلا پـێـکهاتووه و به‌یانی ئه‌مڕۆ گه‌یشتنه ناوچه‌ی هروری پارێزگای دهۆک.
په‌یامنێرانی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا سه‌لام باڵایی له دهۆک و له‌تیف نێروه‌یی له سلێمانی و سـاڵح تۆران له ئسته‌نبوڵ ڕاپـۆرتیان له‌م باره‌یه‌وه ناردووه.
|
<urn:uuid:f1b2c9fb-c5b9-4990-91a8-097b612d9f0a>
|
CC-MAIN-2017-04
|
http://www.dengiamerika.com/a/1660791.html
|
2017-01-17T17:17:41Z
|
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2017-04/segments/1484560279933.49/warc/CC-MAIN-20170116095119-00562-ip-10-171-10-70.ec2.internal.warc.gz
|
ckb
| 0.985106 |
Arab
| 8 |
{"ckb_Arab_score": 0.9851060509681702, "sdh_Arab_score": 0.011738027445971966}
|
بڕیاره چه‌ند نێردراوێـکی نێونه‌ته‌وه‌یی سه‌ردانی ده‌زگا ناوکیـیه‌کانی ئێرانی بکه‌ن، به‌ڵام زلهێزانی جیهانی بانگهێشته‌که‌ی ئێرانی پهیوهسـتیان ڕه‌تکردۆته‌وه، وه له‌م بانگهێشـتهی ئێران بۆ سه‌ردانی ده‌زگا ناوکیـیه‌کانی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکای لێ بێبه‌شکراوه.
له‌و باره‌یه‌وه دیپـلۆماتان ده‌ڵێن چین و ڕووسیا و هه‌روه‌ها یه‌کێتی ئه‌وروپا به‌شـداری له گه‌ڕانه‌که‌ی ئه‌مڕۆ و سبه‌ینێی نێو ده‌زگاکانی ئێرانی ناکه‌ن.
ئه‌وه‌ی جێی ئاماژه یه‌کێتی ئه‌وروپا، ئه‌وه‌ی بانگهێشته‌که‌ی ئێرانی ڕه‌تکردۆته‌وه ده‌ڵێت ئه‌وانه‌ی ده‌بێت ڕێـگایان پـێبدرێت سه‌ردانی دامه‌زاروه ناوکیـیه‌کانی ئێرانی بکه‌ن پـشـکنه‌رانی ئاژانسی وزه‌ی ناو‌کی نێونهتهوهیـین.
کاربه‌ده‌سـتان ده‌ڵێن به لای که‌م پـێنج وڵات که له جه‌زائیر و کۆبا و میسر و سوریا و هه‌روه‌ها فه‌نزوێلا پـێـکدێن بانگهێشـته‌که‌ی تارانیان بۆ مه‌به‌ستی ئاماژه پـێدراو په‌سه‌ندکردووه.
ئه‌وه‌ی شایانی باسه ئه‌م بانگهێشته نائاسایییهی تاران بۆ ئه‌وه‌ی وڵاتان سه‌ردانی ده‌زگا ناوکیـیه‌کانی بکه‌ن به‌ر له سـازدانی خولێـکی وتووێژه له‌سه‌ر پـرۆگرامی ناو‌کی ئێران، ئه‌وه‌ی بڕیاره له هه‌فته‌ی ئاینده‌دا له شـاری ئسته‌نبوڵی تورکی به‌ڕێوه‌بچێت، وه نوێنه‌رانی به‌ریتانیا و چین و فه‌ره‌نسـا و ڕووسیا و وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا و هه‌روه‌ها ئه‌ڵمانیا له‌گه‌ڵ نوێنه‌رانی ناو‌کی ئێرانی‌دا کۆبـبنه‌وه.
|
<urn:uuid:4871a159-4931-452d-8ac6-51e778f5dab8>
|
CC-MAIN-2017-04
|
http://www.dengiamerika.com/a/iran-nuclear-15jan11-113806514/965015.html
|
2017-01-22T14:11:23Z
|
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2017-04/segments/1484560281426.63/warc/CC-MAIN-20170116095121-00194-ip-10-171-10-70.ec2.internal.warc.gz
|
ckb
| 0.999368 |
Arab
| 11 |
{"ckb_Arab_score": 0.9993681311607361}
|
کاربەدەسـتانی عەرەبسـتانی سعودیـیە دەڵێن لە ئاکامی تەقینەوەیەکی خۆکوژی لە مزگەوتێـکدا کە هێزە ئاسایشیـیەکان نوێژی تیادا دەکەن 13 کەس کوژراون و 9 کەسی دیکە برینداربوون.
گوتەبێژێـک لە وەزارەتی ناوخۆی سعودیـیە ڕایگەیاند تەقینەوەکە کە ڕۆژی پـێـنجشەممە لە نێو مزگەوتی بارەگای هێزی سوات لە شاری ئەبهای باشوری ڕۆژئاوای وڵاتەکە ڕوویداوە، بووەتە هۆی کوژرانی 10 پـۆلیس لەگەڵ 3 کارمەندی شوێنەکە. هەروەها 9 کەسی دیکە برینداربوون کە برینی سیانیان قورسە. گوتیشی پـێدەچێت تەقینەوەکە خۆکوژی بووبێت.
پـێشـتر کەناڵی فەرمی ئەلئیخباریـیەی سعودیـیە هەواڵەکەی ڕاگەیاند و گوتی 17 کەس بەهۆی تەقینەوەکەوە کوژراون.
کاربەدەسـتێـک لە وەزارەتی ناوخۆی سعودیـیە بە ئاژانسی دەنگوباسی ئەسۆشیەتد پـرێسی گوتووە ئامانجی تەقینەوەکە ژمارەیەک پـۆلیس بووە کە لە خولی مەشق و ڕاهێناندا بوون و لەو مزگەوتە نوێژی نێوەڕۆیان ئەنجام دەدا.
هەتا ئامادەکردنی ئەم هەواڵە هیچ کەس و لایەنێـک بەرپـرسیارێتی خۆی لە هێرشەکە ڕانەگەیاندووە، بەڵام پـێشـتر تەقینەوەی خۆکوژی لە نێو مزگەوتی شیعەکاندا لەو وڵاتە ڕوویداوە و داعش بەرپـرسیارێتی خۆی لێ ڕاگەیاندووە.
|
<urn:uuid:1ccc292e-f521-4bba-b16a-5b9974decd47>
|
CC-MAIN-2017-04
|
http://www.dengiamerika.com/a/saudi/2903843.html
|
2017-01-24T23:29:26Z
|
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2017-04/segments/1484560285315.77/warc/CC-MAIN-20170116095125-00010-ip-10-171-10-70.ec2.internal.warc.gz
|
ckb
| 0.980126 |
Arab
| 14 |
{"ckb_Arab_score": 0.9801255464553833, "hac_Arab_score": 0.010365408845245838}
|
کارا کردنی پەرلەمانی هەرێمی کوردستانی عێراق وەک بەشێک لەو هەوڵانەی بۆ چارەسەرکردنی قەیرانی سیاسی هەرێم دەدرێن دەبیندرێت.
تەواوی لایەنە سیاسییەکانی هەرێمی کوردستان باس لە ڕۆڵی پەرلەمان و کاراکردنی پەرلەمان دەکەن، بەڵام پرسیارەکە لەوەدایە ئایا خواستێکی ڕاستەقینە هەیە بۆ ئەم کارا کردنە و ئایا پەرلەمان بە گرتنەبەری چ جۆرە میکانیزمێک کارا دەکرێت؟
دکتۆر کامەران مەنتک، پسپۆڕی زانستە سیاسییەکان لە زانکۆی سەڵاحەدین دەڵێت هەوڵەکان بۆ کارا کردنی پەرلەمان هەوڵدانە بۆ کاراکردنی شتێکی مردوو، چونکە ڕووداوەکانی بەرامبەر ئەو دامەزراوە ڕوویانداوە بێ بایەخی ئەو دامەزراوەی ڕوونکردەوە و دەشڵێت ئەگەریش بویسترێت ئەم دامەزراوە کارابکرێت ئەوا زۆر ئاسانە و پێویستە ڕێگەبدرێت سەرۆکی پەرلەمان بگەڕێتەوە شوێنی کارکردنی خۆی.
دکتۆر مەنتک باسیش لەوە دەکات ئەوەی لایەنەکان دەیڵێن و ئەوەی لە ڕووی پراکتیکییەوە ڕوودەدات دوو شتی زۆر جیاوازن و لایەنەکان ئەوەندەی موجامەلەی یەکتر دەکەن ئەوەندە دان بەو ڕاستیەدا نانێن کە لە هەرێمی کوردستاندا هەیە و دەشڵێت هەر بۆیە نیازایك لە ناو لایەنەکاندا نابینێت بۆ کارا کردنی پەرلەمان چونکە ئەگەر ئەم دامەزراوە بە ئەرکەکانی خۆی هەڵنەستێت ئەوا کارا نەکردنی باشترە و دەڵێت مامەڵە کردن لەگەڵ ڕاستییەکدا کە ڕێز لە پەرلەمان نەگرێت و ڕێز لە دیموکراسی نەگرێت زۆر باشترە وەک لەوەی مامەڵە لەگەڵ ڕاستییەکدا بکەیت کە پەرلەمانێکی ساختەت هەبێت.
بەڵێن ساڵح وتووێژی لەگەڵ دکتۆر کامەران مەنتک پسپۆڕی زانستە سیاسییەکان کردووە.
زانیاری زیاتر لە دەقی وتووێژەکەدایە:
|
<urn:uuid:f68c075b-a252-458c-86db-b340b8f15fd2>
|
CC-MAIN-2017-04
|
http://www.dengiamerika.com/a/3200618.html
|
2017-01-22T03:41:09Z
|
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2017-04/segments/1484560281332.92/warc/CC-MAIN-20170116095121-00090-ip-10-171-10-70.ec2.internal.warc.gz
|
ckb
| 0.942808 |
Arab
| 16 |
{"ckb_Arab_score": 0.9428080916404724, "sdh_Arab_score": 0.05380886793136597}
|
له چه‌ند ڕۆژانی ڕابردوو سه‌رنجێـكی زۆر درا له‌سه‌ر توندوتیژی له دژی ژنان به تایبه‌تی له پاش بڵاوكردنه‌وه‌ی ڤیدیۆی كوشـتنی كچێـكی ئێزیدی له بهعشـیقه له باكوری موسڵ ته‌نها له‌به‌ر ئه‌وه‌ی حه‌زی له كوڕێـك كردبوو ئێزیدی نه‌بوو كه به‌پـێی ئاینی ئێزیدی ئه‌مه حه‌رامه. دوو مانگ لهمهوپـێشـیش كچێـكی موسـڵمان له شـێخان له باكوری موسـڵ كوژرا له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ دوو كوڕی ئێزیدی بوو، ناكۆكی له‌سه‌ر دروست بوو، وه له‌وانه‌یه به دروستی قه‌د نه‌زاندرێت مه‌سه‌له‌كه چی بوو به‌ڵام هه‌ندێـك گوتیان كوڕه‌كان یارمه‌تی كچه‌كه‌یان دابوو بۆ ئه‌وه‌ی له كێشه‌یه‌كی خێزانی خۆی ڕزگار بكات. هه‌ندێ لا گوتیان گوایه په‌یوه‌ندی نێوانیان هه‌بووه. مه‌سه‌له‌كه هه‌رچـیـیه‌ك بێت له ناوه‌ڕۆكی ئه‌م توندوتیژیـیه دڕندانه‌یه له دژی ئه‌و دوو ژنه كرا ناگۆڕێت، چونكه گیانی ئه‌و دوو كچه بوو به قوربانی هه‌ندێ دابونه‌ریتی كۆنی باوی ناو كۆمه‌ڵـگای كوردهواری.
هاوكارمان موعته‌به‌ر شـیروانی هه‌وڵ ده‌دات له مێزگردێـكدا له‌گه‌ڵ دوو خانمی شـاره‌زا له‌و بواره هه‌ندێ گرێ كوێره‌كانی ده‌وروبه‌ری ئه‌م توندوتیژیـیانه بكه‌نه‌وه، وه هه‌روه‌ها باسی كۆمه‌ڵـگا و ڕێـگاكانی پـێشگرتن له ڕووداوی ئه‌وها دڵته‌زێن ده‌كه‌ن.
میوانانی مێزگرده‌كه ئه‌م به‌ڕێزانه‌ن:
ڕوناك فه‌ره‌ج، لێـكۆڵه‌ر و سه‌رنووسه‌ری گۆڤاری ڕێوان له شـاری سـلێمانی.
چۆمان هه‌ردی، نووسه‌ر و لـێـكۆڵه‌ره‌وه بنكه له له‌نده‌ن.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی مێزگرده‌كه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیه‌ی سه‌ره‌وه، ماوه‌كه‌ی 18 خوله‌كه.
هه‌ڵبه‌ستێك پێشكه‌ش به گیانی كچه كوردی حه‌فده سالی، دوعا. فایلی ده‌نگی سه‌ره‌وه‌ی ئه‌م په‌ره كلیك بكه.
|
<urn:uuid:ce955624-0318-42a5-8c73-5a9314874b52>
|
CC-MAIN-2017-04
|
http://www.dengiamerika.com/a/a-58-2007-04-29-voa3-89193472/948026.html
|
2017-01-22T03:48:43Z
|
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2017-04/segments/1484560281332.92/warc/CC-MAIN-20170116095121-00090-ip-10-171-10-70.ec2.internal.warc.gz
|
ckb
| 0.99688 |
Arab
| 7 |
{"ckb_Arab_score": 0.9968802332878113}
|
بەر لەھاتنی جەژن خانمان ئامادەکاری دەکەن بۆ جوانتر دەرکەوتنیان بۆ ئەو مەبەستەش لەگرتەیەکی ڤیدیۆییدا دەکرێ سود لەم رێگایانە ببینرێت بۆ زامنکردنی بەدیھێنانی پێستێکی جوان.
ئەویش پشت بەتێکەڵەیەکی بەھێز دەبینێت کەبوار دەدات کەبەخێرایی پێست سپی بکاتەوە و ئەمەش پشت بەئاردی نۆک دەبەستێت کەدەوڵەمەندە بەدژە ئۆکسانەکان کەرێگرە لەپیربونی پێست و ھاوکارە لەشێدارکردن و روناککردنەوەی رەنگی پێستدا.
سەرباری زەردەچەوە و ماست کەرۆڵیان ھەیە لەسپیکردنەوەی پێست ھەروەھا گوڵاو و زەیتی گەرچەک بۆ شێداری و رێکی پێست.
|
<urn:uuid:e800b6c7-cac3-4de3-b2f1-bf8c5d4bbdfc>
|
CC-MAIN-2017-04
|
http://baxcha.com/detail.aspx?id=101123&LinkID=6
|
2017-01-24T11:12:59Z
|
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2017-04/segments/1484560284405.58/warc/CC-MAIN-20170116095124-00484-ip-10-171-10-70.ec2.internal.warc.gz
|
ckb
| 0.987652 |
Arab
| 3 |
{"ckb_Arab_score": 0.9876524209976196, "sdh_Arab_score": 0.010291725397109985}
|
چالاکوانانی مافه‌کانی مرۆڤ و دانیشتوانی سوریا ده‌ڵێن هێزه‌کانی حکومه‌ت هه‌ڵیان کوتاوه‌ته سه‌ر شارۆچکه‌یه‌ک له نزیک سنووری لوبنان و گه‌مارۆی شارۆچکه‌یه‌کی تریان له سه‌ر سنووری عێراق داوه له‌سه‌رکوتکردنی به‌رده‌وامی خۆپێشاندانه‌کانی ئۆپۆزسیون.
چالاکوانان و دانیشتوان ده‌ڵێن سه‌رله‌به‌یانی یه‌کشه‌ممه، سه‌ربازانی سوریا به ماشێنی سه‌ربازی چوونه‌ته ناو شارۆچکه‌ی زه‌به‌دانی هاوسنووری لوبنان و به لای که‌م 70 که‌سیان ده‌ستگیر کرد.
له شوێنه‌کانی تر، دانیشتوان و چالاکوانان ده‌ڵێن، شه‌ممه، هێزه‌کانی ئاسایشی سوریا له ده‌وروبه‌ری شارۆچکه‌ی ئه‌لبوکه‌مال له‌سه‌ر سنووری عێراق جێگیر بوون پاش ئه‌وه‌ی ته‌قه‌یان له دانیشتوان کرد که خۆپێشاندانیان به دژی حکومه‌ت ڕێکخستبوو. ئه‌وان ده‌ڵێن به لای که‌م خۆپێشانده‌رێک کوژرا. چالاکوانان ده‌ڵێن ژماره‌یه‌ک له هێزه‌کانی سوریا ئاماده نه‌بوون ته‌قه له خۆپێشانده‌ران بکه‌ن و چوونه ناو ڕیزی ئۆپۆزسیون.
ئاژانسی دهنگوباسی حکومه‌ت، سانا ده‌ڵێت شه‌ممه، "تاقمی تێرۆریست" 3 که‌سیان له هێزه‌کانی ئاسایش له ئه‌لبوکه‌مال کوشت.
له پێشهاته‌یه‌کی تردا، کوڕی که‌سایه‌تی و نووسه‌رێکی سوریا ڕایگه‌یاند کاربه‌دستان یه‌کشه‌ممه هه‌ڵیان کوتایه سه‌ر ماڵی باوکی له قه‌ته‌نا ده‌وروبه‌ری دیمه‌شق و باوکیان ده‌ستگیر کرد. جودابیری ته‌مه‌ن 61 ساڵ عه‌لی عه‌بدوڵلا له مانگی 5 ئازاد کرابوو وه‌ک به‌شێک له فه‌رمانی لێخۆشبوونی حکومه‌ت پاش ده‌ربازکردنی چوار ساڵ زیندان له‌به‌ر ئه‌وه‌ی پشتیوانی له داواکان بۆ چاکسازی کردبوو.
سه‌رۆکی سوریا به‌شار ئه‌لئه‌سه‌د هه‌وڵی سه‌رکوتکردنی سه‌رهه‌ڵدانی چوار مانگه به دژی دهسهڵاتداێتی تاکڕه‌وانه‌ی 11 ساڵانه‌ی داوه.
له هه‌مان ده‌م شه‌ممه، به سه‌دان چالاکوانانی ئۆپۆزسیونی سوریا له شاری ئسته‌نبوڵی تورکیا کۆبوونه‌وه، هه‌وڵیان دا بزوتنه‌وه‌یه‌کی یه‌کگرتوو پێکبهێنن که بتوانێت ئاڵته‌رناتیڤێک بێت به‌رامبه‌ر به حکومه‌تی به‌ڕێز ئه‌سه‌د.
|
<urn:uuid:256c317b-dbcc-4027-a980-891d75774b90>
|
CC-MAIN-2017-04
|
http://www.dengiamerika.com/a/syria-july717-125712618/972008.html
|
2017-01-18T09:57:17Z
|
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2017-04/segments/1484560280266.9/warc/CC-MAIN-20170116095120-00281-ip-10-171-10-70.ec2.internal.warc.gz
|
ckb
| 0.996902 |
Arab
| 8 |
{"ckb_Arab_score": 0.9969024062156677}
|
جارێکی تریش سه‌رۆکی لیستی ئه‌لعێراقیه باس له ئه‌گه‌ر و نه‌گه‌ره‌کانی کشانه‌وه‌ی لیسته‌که‌ی ده‌کات له پرۆسه‌ی سیاسی عێراق.
دکتۆر موحه‌مه‌د کیانی ، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق له‌سه‌ر لیستی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان ده‌ڵێت ده‌بوایه نوری ئه‌لمالیکی سه‌ره‌ک وه‌زیری عێراق ده‌ست و بردی بکردایه له پێکهێنانی ئه‌نجومه‌نی نیشتیمانی بۆ سیاسه‌ته ستراتیژیه‌کان ، به‌ڵام وه‌ک دکتۆر کیانی ده‌ڵێت به پێچه‌وانه‌وه مالیکی له گێڕانی مانۆڕێکی سیاسی‌دا بوو، چونکه به دابه‌ش بوونی ده‌سه‌ڵاته‌کان قایل نابێت.
له میانه‌ی گفت و گۆکه‌یدا له‌گه‌ڵ هاوکارمان به‌ڵێن ساڵح ، دکتۆر موحه‌مه‌د کیانی ده‌شڵێت ، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر هه‌موو ئه‌ندامانی ئه‌لعێراقیه له حکومه‌ت بکشێنه‌وه ، نابێته مایه‌ی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ئه‌م حکومه‌ته‌ی ئێستای نوری ئه‌لمالیکی.
ده‌توانن له ڕێی کلیککردنی ئه‌و فایله ده‌نگیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ گوێبیستی ته‌واوی گفت و گۆکه بن که ماوه‌که‌ی 6:14 خوله‌که.
|
<urn:uuid:fd97c31d-4a97-4f36-b6af-7fed5faf81a7>
|
CC-MAIN-2017-04
|
http://www.dengiamerika.com/a/dr-muhemmed-kiani-apr16-119977164/968578.html
|
2017-01-22T01:43:08Z
|
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2017-04/segments/1484560281331.15/warc/CC-MAIN-20170116095121-00005-ip-10-171-10-70.ec2.internal.warc.gz
|
ckb
| 0.997773 |
Arab
| 8 |
{"ckb_Arab_score": 0.997773289680481}
|
له شاری كه‌ركوكی باكوری عێراق نزیكه‌ی 2000 كه‌س له دانیشتوانی شاره‌كه ڕژاونه‌ته سه‌ر شه‌قامه‌كان بۆ ده‌ربڕینی ناڕه‌زایی خۆیان له دژی ڕاپۆرته‌كه‌ی گروپی توێژینه‌وه‌ی عێراق كه به ڕاپۆرتی به‌یكه‌ر-هاملتۆن ناسراوه. له ڕاپۆرته‌كه‌دا پێشنیاری ئه‌وه ده‌كات كه ریفراندۆمی شاری كه‌ركوك دوابخرێت، ئه‌و ریفراندۆمه‌ی بڕیار له‌سه‌ر داهاتووی شاره‌كه ده‌دات.
هاوكاتیش له شاری سلێمانی كوردستانی عیراق به سه‌ده‌ها خوێندكار و مامۆستایانی زانكۆی سلێمانی ده‌ستیان به مانگرتن كردووه. ڕۆژنامه‌وان گۆران قادر گوتویه‌تی ئه‌م مانگرتنه‌یان له پێناو ناڕه‌زایی ده‌ربڕینه له دژی جێبه‌جێكردنی پێشنیاره‌كانی ڕاپۆرته‌كه‌ی به‌یكه‌ر- هامڵتۆن و ده‌ڵێن هه‌تاوه‌كو ئه‌و ڕاپۆرته ڕه‌ت نه‌كرێته‌وه ئه‌وان له مانگرتنه‌كه‌یان به‌رده‌وام ده‌بن.
بۆ گوێگرتن له درێژه‌ی ئه‌م باسانه، كلیكی ئه‌و ئۆدیۆ فایلانه‌ی لای سه‌ره‌وه‌ی ئه‌م لاپه‌ڕه‌یه بكه كه په‌یامنێران یه‌حیا به‌رزنجی له شاری كه‌ركوك و له‌تیف نێروه‌یی له شاری سلێمانییه‌وه ڕه‌وانه‌یان كردووه.
|
<urn:uuid:25f4d312-cca3-4cd8-87a8-89f7a2a943b5>
|
CC-MAIN-2017-04
|
http://www.dengiamerika.com/a/a-58-2006-12-12-voa4-89181282/945565.html
|
2017-01-17T21:23:36Z
|
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2017-04/segments/1484560280086.25/warc/CC-MAIN-20170116095120-00406-ip-10-171-10-70.ec2.internal.warc.gz
|
ckb
| 0.996247 |
Arab
| 12 |
{"ckb_Arab_score": 0.9962467551231384}
|
سەرچاوە سپی میدیا کچە شۆخ و شەنگی شاری سلێمانی ژاڵە تۆفیق بە وێنە "وروژێنەر و نیمچە ڕووتەکانی" تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرامی هەژاندووە.ماڵپەڕی دواڕۆژ بڵاویکردووەتەوە "ژاڵە کە هەمیشە بە دەرکەوتنە جیاوازەکانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بەخۆیەوە سەرقاڵ دەکات لە نوێتریم دەرکەوتنیدا بە چەند ستایلێکی جیاواز کە بەوتەی هەوادارەکانی ورژێنەرن دەرکەوت و وێنەکانی هەزارەها کەسی سەرسامکرد".ماڵپەڕەکە بڵاویکردووەتەوە "ژاڵە کە خەڵکی شاری سلێمانیە لە تەمەنی نۆ ساڵیەوە لە ئەمریکا دەژی توانی لە نێوان 12 کچدا پلەی یەکەم بەدەستبهێنیت و ببێتە شاجوانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە ویلایەتی کالیفۆڕنیای ئەمریکا".
|
<urn:uuid:dae23425-8790-4bb9-9dc0-90e9e1125fea>
|
CC-MAIN-2017-04
|
http://kurdshopping.com/blog/view/1580
|
2017-01-20T07:56:50Z
|
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2017-04/segments/1484560280801.0/warc/CC-MAIN-20170116095120-00222-ip-10-171-10-70.ec2.internal.warc.gz
|
ckb
| 0.950653 |
Arab
| 2 |
{"ckb_Arab_score": 0.9506532549858093, "sdh_Arab_score": 0.035928357392549515, "hac_Arab_score": 0.013418914750218391}
|
ڕاپه‌ڕین 23 ساڵ له‌مه‌وبه‌ر له هه‌رێمی کوردستانی عێراق ده‌ستی پێ‌کرد و ڕۆژی 5 مانگی 3 ی ساڵی 1991 له شاری ڕانیه‌وه یه‌که‌م به‌گژدا چوونه‌وه‌ی فه‌رمیانه‌ی دامه‌زراوه‌کانی ڕژێمه‌که‌ی ئه‌وسای سه‌دام حوسه‌ین ڕوویدا و هه‌ر بۆیه‌شه ناوی ده‌روازه‌ی ڕاپه‌ڕین به ڕانیه به‌خشرا.
ڕاپه‌ڕین به‌گژدا چوونه‌وه‌ی جه‌ور و سته‌می ڕژێمه‌که‌ی عێراق بوو.
ڕاپه‌ڕین لاپه‌ڕه‌یه‌کی نوێی مێژوو بوو بۆ کۆمه‌ڵگای کوردی، له هه‌ڵبژاردنه‌وه بۆ پێکهێنانی په‌رله‌مان و حکومه‌ت و هتد.
دکتۆر جه‌عفه‌ر عه‌لی
میوانی به‌رنامه‌ی له‌گه‌ڵ ڕووداوه‌کاندا:
دکتۆر جه‌عفه‌ر عه‌لی، مامۆستای زانکۆی ڕاپه‌ڕین و ئه‌ندامی پێشووی په‌رله‌مانی هه‌رێمی کوردستانی عێراق.
شه‌ڕی ناوخۆی نێوان لایه‌نه کوردیه‌کان له‌پاش ڕاپه‌ڕینیش درێژه‌ی هه‌بوو.
دژایه‌تی کردنی یه‌کتری لایه‌نه‌کان درێژه‌ی هه‌بوو.
گه‌نده‌ڵی بووه دیارده‌یه‌کی به‌رچاو له‌و هه‌رێمه‌دا که له ساڵی 1991 ه‌وه کورد فه‌رمانڕه‌وای خۆیه‌تی.
ئایا ئه‌مانه به‌ره‌نجامه‌کانی ڕاپه‌ڕین بوون؟ یان چیی ڕوویدا و بۆ به‌م شێوازه که‌وتۆته‌وه.
دکتۆر جه‌عفه‌ر عه‌لی
، مامۆستای زانکۆی ڕاپه‌ڕین و ئه‌ندامی پێشووی په‌رله‌مانی هه‌رێمی کوردستانی عێراق له په‌یجی خۆی له تۆڕی کۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یس بووک نوسیویه
چاوپێکەوتن لەگەڵ هەر کەسێک ئەنجام بدەی هەر ئەو پێشەنگ و ڕچەشکێن بووه
هەر حیزبیەکی درۆزن بدوێنی ئەگەرچی ئەوکات لە حیزبێکی تریش بووبێ،بەڵام حیزبەکەی ئێستای دەکاتە خودای ڕاپەڕین!
تا ده‌گاته ئه‌وه‌ی ده‌ڵێت:
هەموان رزگارکەرو فریادڕەس و سەرکردەن،تەنها (ڕانیە) نەبێ!
کە شار لە5 ی ئاداری 1991 ڕاپەڕی و ئازادکرا:
نە حیزب لێرە بوو،نە پێشمەرگەو،نە سەرکردە... ئەوانە دوای ئازادی شار نەبێ،هەرگیز باوەشیان نەکرد بە ڕانیەدا.
کێ به‌رنامه ڕێژیی بۆ ڕاپه‌ڕین کرد؟ ئایا سه‌رهه‌ڵدانێکی جه‌ماوه‌ریانه بوو یان لایه‌نه سیاسیه‌کانی ئۆپزسیۆنی ئه‌وسا و ده‌سه‌ڵاتی ئێستا پلانی ڕاپه‌ڕینێکی ئاوه‌هایان هه‌بوو، به تایبه‌تی که له‌شکره شکست خواردوه‌که‌ی عێراق چه‌ک سه‌ر به‌ره‌وخوار له کوێته‌وه هه‌ڵده‌هات و له نزیک به‌غداشه‌وه خۆی بۆ کۆنه‌ده‌کرایه‌وه؟
به‌ڵێن ساڵح، ئه‌م پرسیارانه و ژماره‌یه‌ک پرسی تریش له‌گه‌ڵ میوانی به‌رنامه‌که‌یدا ده‌خاته به‌ر باس.
زانیاری زیاتر له ده‌قی به‌رنامه‌که‌دایه:
|
<urn:uuid:c37b713e-fdcf-4794-936d-2c150cacddb6>
|
CC-MAIN-2017-04
|
http://www.dengiamerika.com/a/1865976.html
|
2017-01-25T01:25:19Z
|
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2017-04/segments/1484560285337.76/warc/CC-MAIN-20170116095125-00432-ip-10-171-10-70.ec2.internal.warc.gz
|
ckb
| 0.998545 |
Arab
| 12 |
{"ckb_Arab_score": 0.9985454082489014}
|
گەندەڵیی سیاسی
گەندەڵی سیاسی بە مانایەکی فراوان، گەندەڵی سیاسی بریتیە لە خراپ بەکارھێنانی ئۆفیسە گشتیەکان (حکومیەکان) لە پێناو دەستکەوتە نھێنی و نایاسایی و تایبەتەکاندا. ھەموو فۆرمەکانی حکومەت ئەگەری کەوتنە ژێر کاریگەری گەندەڵی سیاسیان تێدا ھەیە. شێوازەکانی گەندەڵی لەیەکترجیاوازن، بەڵام باوترینیان بریتین لە دانی مافی پێشینە لە ئەنجامدان و بەدەستھێنانی خزمەتی گشتی و بەرتیل و بەکارھێنانی ھەڕەشە لەبەدەستھێنانی خزمەتە گشتیەکان بەکارھێنانی کاریگەری و دزینی ماڵی حکومەت لەلایەن فەرمانبەرەوە و بەکارھێنانی واستەکاری. ئامانجی کۆتاییش لە گەندەڵی سیاسی بریتیە لە (Kleptocracy) کە مانا حەرفیەکەی بریتیە لە لە فەرمانڕەوایەتی دز و جەردەکان، کە تەنانەت تیایدا ڕواڵەتە دەرەکیەکەی ڕاستگۆییش بەدی ناکرێت. گەندەڵکاری لە ھەردوو ئۆفیسە سیاسی و بیرۆکراتیەکان سەرھەڵدەدات و دەکرێت بە رێژەیەک کەم یان بە رێژەیەکی زۆر، بەشێوەیەکی رێکخراو یان نا رێکخراو بێت. ھەرچەندە گەندەڵی زۆربەی جار رێگە خۆشکەرە بۆ چاڵاکیە تاوانکاریەکانی تر وەک مامەڵەکردن بە مادە بێھۆشکەرەکان، شۆردنەوەی دراوی، لەشفرۆشی، بەڵام گەندەڵی بەو چاڵاکیانەوە بەند نیە. بە مەبەستی تێگەیشتنی کێشەکە و دۆزینەوەی رێگاچارەکان، شتێکی گرنگە کە تاوان و گەندەڵی لە رووی شیکارکردنەوە بە لەیەکترجیاکراوەیی بھێڵیتەوە. بە گوێرەی وڵات و تایبەتمەندیەتی دادگەری، ئەو شتانەی کە بە گەندەڵی دادەنرێن و ئەوانەشی کە بەگەندەڵی دانانرێن گۆڕانیان بەسەردادێت. بۆ نمونە ھەندێک کرداری تەمویلکردنی سیاسی لەوانەیە لە شوێنێکی دیاریکراو یاسایی بێت کەچی لە وڵاتێکی تر یاساغ بێت.
پێرست
- ١ ئەو بارودۆخانەی دەبنە ھاندەری دروستبوونی گەندەڵی
- ٢ کاریگەریە نێگەتیڤەکان
- ٣ جۆرەکانی خراپ بەڕێوەبردنی دەسەڵات
- ٤ تۆمەتی گەندەڵکاری وەک ئامرازێکی سیاسی
- ٥ پێوانەکردنی گەندەڵی
- ٦ ھەروەھا ئەمانەی خوارەوەش سەیربکە
ئەو بارودۆخانەی دەبنە ھاندەری دروستبوونی گەندەڵی[دەستکاری]
- چەقگیری دەسەڵات بەدەست ئەو بڕیاردەرانەوە کە بەشێوەیەکی ڕاستەوخۆ بەرپرسیارنین لە بەرامبەر خەڵک وەک ئەوەی زۆربەی جار لە رژێمە نا دیموکراتیەکان دەیانبینین.
- کەمی شەفافیەتی حکومی لە پرۆسەی بڕیاردروستکردندا.
- ھەڵمەتە سیاسیە (ھەڵبژاردن) گران خەرجیەکان، کە خەرجیەکانی زۆر لە سەرچاوە ئاساییەکانی تەمویلکردنی سیاسی تێپەڕ بکات.
- بەگەڕخستنی بڕێکی زۆری سەرمایەی گشتی لە پڕۆژەیەکدا.
- بوونی گروپێکی بەرژەوەندیخوازی بچووک وداخراو و تۆڕێکی پەیوەندیەکانی نێوان "کۆنە ھاوڕێکان".
- لاوازی سەروەری یاسا.
- لاوازی پیشەگەری یاسایی.
- کەمی ئازادی رادەربڕین و ئازادی رۆژنامەگەری.
- کەمی مووچەی فەرمانبەر و کارمەندان.
- بوونی جەماوەرێکی خاو (تەمبەڵ) و بایەخ نەدەر و خۆشباوەڕ کە نەتوانێت سەرنجی تەواو بداتە پرۆسە سیاسیەکان.
- نەبوونی کۆنترۆڵکردنێکی تەواو بۆ بەرتیل و ئەوەی کە پێی دەوترێت"بەخشینەکان بۆ ھەڵمەتەکانی ھەڵبژاردن".
کاریگەریە نێگەتیڤەکان[دەستکاری]
دیموکراسیەت[دەستکاری]
گەندەڵی بەرەنگاریەکی زۆر ترسناک دەخاتە بەردەمی پێشکەوتن. لە بواری سیاسەتدا، دەبێتە ھۆی لاوازکردنی دیموکراسی و ئەنجامدانی حکومڕانیەتیەکی باش لەرێگەی بنکۆڵکردنی (رووخاندنی) پرۆسە رەسمیەکان. گەندەڵیکردن لە ھەڵبژاردنەکان و دەستە و دامەزراوەکانی یاسادانان دەبێتەھۆی کەمکردنەوەی لێپێچینەوە و کەمکردنەوەی رێژەی نوێنەرایەتیکردن لە پرۆسەی بڕیاردروستکردندا؛ گەندەڵی لە دەسەڵاتی دادگەری دەبێتە ھۆی لەکارخستنی سەروەری یاسا؛ گەندەڵی لە بەرێوەبردنی خزمەتگوزاریە گشتیەکاندا دەبێتە ھۆی پێشکەشکردنی خزمەتگوزاریەکان بە شێوەیەکی نا یەکسان. بە شێوەیەکی زیاتر گشتی‌تر، گەندەڵی دەبێتە ھۆی بەرە بەرە تێکشکانی توانا دامەزراوەییەکانی حکومەت لە کاتێکدا کە رێوشوێنەکان بە ھەند وەرناگیرێن، سەرچاوەکان ھەڵدەلووشرێن، و کارمەندان و فەرمانبەران دادەمەزرێنرێن و پلەیان بەرزدەکرێتەوە بە بیَ رەچاوکردنی ئاستی کارکردنیان. لە ھەمان کاتیش‌دا، گەندەڵی دەبێتە ھۆی بێھێزکردنی رەوایەتی (شرعیە) حکومەت و ھەندێک بەھای دیموکراتیانەی وەک باوەڕی(راستگۆیی) و لێبوردەیی.
ئابوری[دەستکاری]
بە ھەمان شێوە گەندەڵی پێشکەوتنی ئابوری لاواز دەکات لە رێگەی ئەو ھەموو شێواندن و ناکاراییەی کە بەرھەمی دەھێنێت. لە کەرتی تایبەتدا، گەندەڵی دەبێتە ھۆی بەرزبوونەوەی تێچوونی کارە بازرگانیەکان بەھۆی نرخی ئەو پارانەی کە بەرێگەی یاساغەوە دەدرێن و تێچووی ئەنجامدانی وتووێژی مامەڵەکردن لەگەڵ فەرمانبەران و مەترسی پێشێلکردنی رێکەوتنەکان و ئاشکرابوونیان. ھەرچەندە ھەندێک کەس بانگەشەی ئەوە دەکەن کە گەندەڵی دەبێتە ھۆی کەمکردنەوەی تێچوونەکان لە رێگەی پەڕاندنی رۆتینەکان، ئامارێکی دەرکەوتوو ئەوە پیشاندەدات کە بوونی بەرتیل ھانی فەرمانبەران دەدات کە رێسا و رێگری نویَ دابرێژن. کاتێکیش گەندەڵی دەبێتە ھۆی ھەڵئاوساندنی تێچوونەکانی کار‌و پرۆژەبازرگانیەکان، بەھەمان شێوەش دەبێتە ھۆی شێواندنی بواری یاریەکە، و دوورخستنەوەی کۆمپانیا و دامەزراوەکان لە پێشبڕکێکردن و بەم پێیەش دەبێتە ھۆی مانەوەی کۆمپانیا و دامەزراوەی ناکارا.
ھەروەھا گەندەڵی دەبێتە ھۆی دروستبوونی شێواوی ئابوری لە کەرتی گشتیدا لەرێگەی گۆڕینی وەبەرھێنانی گشتی بۆ پرۆژەی سەرمایەداری کە تیایاندا بەرتیل و پارە وەرگرتنی ناڕەوا زۆر زیاترە. کارمەندان لەوانەیە ئالۆزکاری تەکنیکی زیاتر دروستبکەن لە پرۆژەکانی کەرتی گشتیدا بۆ ئەوەی ئەو جۆرە کێشانە بشارنەوە، کەواتە شێواندنی زیاتری وەبەرھەمھێنان دێتەئاراوە. گەندەڵی دەبێتە نزمکردنەوەی ئاستی گوێڕایەڵیەکان بۆ رێنماییەکانی بنیاتنانەوە، و ژینگەیی، و رێنامایی دیکە؛ دەبێتە ھۆی کەمکردنەوەی جۆرایەتی ژێرخان و خزمەتگوزاریە حکومیەکان و دەبێتە ھۆی بەرزکردنەوەی فشاری بوجەیی لەسەر حکومەت.
ئابوریزانان دەڵێن یەکێک لە فاکتەرەکان لەدواوەی پێشکەوتنی جیاجیای ئابوری لە ولاتانی ئەفریقیایی و ئاسیایی بریتیە لەوەی لە رووی فۆڕمەوە گەندەڵی فۆرمی دەرکێشانی سەرمایەی (استنزاف راس المال) وەرگرتووە لەگەڵ ئەو سەرمایە داریایە بەدەستھاتووەی کە لەدەرەوە بەکاردەھێنرێت نەوەک لە ناوەوەی وڵات وەبەربھێنرێت( لەبەر ئەمەش ئەو وێنەباوەش، کەبەداخەوە زۆربەی جار ورد و دروستە، لەمەڕ بوونی دیکتاتۆرە ئەفریقاییەکان کە حیسابی بانکی سویسڕیان ھەیە). بە بەراورد، دیکتاتۆرە ئاسیاییەکان وەک سۆھارتۆ زۆربەی جار بڕێکیان لە ھەموو شتێک دەگێڕایەوە(داوای بەرتیلیان دەکرد)، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا زۆربەی مەرجەکانیان بۆ پێشکەوتن دابیندەکرد، لە رێگەی وەبەرھێنان لە کەرتەکانی ژێرخان(البنی التحتیە)، یاسا و رێکخستن، ھتد. توێژەرەوانی زانکۆی (massachuesets) ئەوەیان خەمڵاندووە کە لە ساڵی ١٩٧٠ ەوە بۆ ساڵی ١٩٩٦، رەوکردنی سەرمایە لە ٣٠ ی وڵاتانی ئەفریقیای خواروو بە تێکڕا بریتیە لە ١٨٧$ بلیۆن، کە لە قەردە دەرەکیەکانی ئەو نەتەوانە زیاتر تێپەڕ دەکات.(١) http://www.newstatesman.com/Economy/20053140015) ( (دەرئەنجامەکان لە رووی گەشەسەندن( یان کەمی گەشەسەند) کراوە بە تیۆر لەلایەن مانکەر ئۆلسۆنی (Mancur Olson) ی کۆمۆنیستەوە.) لە حاڵەتی ئەفریقیادا، یەکێک لە فاکتەرەکان بۆ ئەم ھەڵس و کەوتە بریتی بوو لە ناسەقامگیری سیاسی، و بەھۆی ئەو راستیەش کە ھەردەم حکومەتی نویَ دێت ئەو رەسیدە بە گەندەڵی بەدەستھاتووانەی حکومەتی پێشوو دەست بەسەر دادەگرێت، بۆیە ئەمەش وا دەکات کە بەرپرسان سامانەکانی خۆیان لەدەرەوەی وڵات حەشاربدەن وبیپارێزن، دوور لە دەستی ھەموو داماڵینێکی خاوەنداریەتی (نزع الملکیە) لەکاتی لەسەر کار لابردنیان.
خۆشگوزەرانی نیشتمانی گشتی[دەستکاری]
گەندەڵی لە زۆر لە وڵاتان بەربڵاوە، و بریتیە لە سەرەکیترین زیانبەخش بۆ سەڵامەتی ھاوڵاتیانی ئەو وڵاتانە. گەندەڵکاری سیاسی مانای وایە سیاسەتەکانی حکومەت لەبەرژەوەندی ئەوانەدەبێت کە بەرتیل دەبەخشن نەوەک بۆ جەماوەری گشتی. نمونەیەکی تر ئەوەیە کە چۆن سیاسەتمەداران ئەو یاسایانە دادەڕێژن کە پارێزگاریدەکەن لە کۆمپانیا گەورەکان و زیانیش بە پڕۆژە بازرگانیە بچووکەکان دەگەیەنن. ئەم سیاسیانەش کە(پاڵپشتیکاری بازرگانین) زۆر بە ئاسانی دەگۆڕێن بۆ پاڵپشتیکاری ئەو کۆمپانیا گەورانەی کە بە رێژەیەکی زۆر لە ھەڵمەتەکەی ھەڵبژاردنی ئەواندا بە پارە بەشداریانکردووە.
جۆرەکانی پێشێلکاری[دەستکاری]
گەندەڵی سیاسی پێشێلکاریەکانی کارمەندانی حکومەت وەک دزینی پارەی حکومی (اختلاس) و بەکارھێنانی ناسراویەتی و خزمایەتی لە کارە گشتیەکاندا(واستەکاری) دەگرێتە خۆ، ھەروەھا بە ھەمان شێوەش پێشێلکاریە پەیوەندیدارەکانی تر لە کەرتی تایبەت یان کەرتی گشتی وەک بەرتیل و دەستبەسەداگرتنی زۆردارەکی رێگری بەکارھێنانی کاریگەری(نفوژ)، ساختەکردن(تزویر) دەگرێتەوە.
جۆرەکانی خراپ بەڕێوەبردنی دەسەڵات[دەستکاری]
بەرتیل: بەرتیل وەرگر و بەرتیل بەخشەر[دەستکاری]
گەندەڵی پێویستی بە دوو لایەن ھەیە بۆ ئەوەی دروستببێت" بەرتیل دەر و بەرتیل وەرگر. لە ھەندێک وڵاتاندا کەلتوری بەرتیل وەرگرتن بە ھەموو لایەنەکانی ژیانی گشتیدا بڵاودەبێتەوە، وای لێدەکات کە نزیکەی نەتوانیت لە کاری بازرگانی بەردەوام بیت بەبیَ بەخشینی بەرتیل. وڵاتە زۆرترین بەرتیل بەخشەرەکان بەشێوەیەکی گشتی لە ھەمان شێوەی وڵاتە زۆرترین بەرتیل وەرگرەکان نین. ئمانەش ١٢ وڵاتی کەمترین گەندەڵکارن، بە پێی سەرژمێری نێودەوڵەتی بۆ تێگەیشتنی شەفافیەت بریتین (بەپێی رێکخستنی ئەلف و بیَ)لە:
ئوستراڵیا، کەنەدا، دانیمارک، فینلندا، لۆکسەمبۆرگ، ھۆڵەندا، بیوزلەندا، نەرویج، سەنغافور، سوید، سویسڕا.
بە گوێرەی ھەمان سەرژمێری، ١٣ زۆرترین وڵاتی گەندەڵکار بریتیت لە (بەپێی رێکخستنی ئەلف و بیَ)لە: ئازربایجان، بەنگلادیش، بۆلیڤیا، کامیرۆن، ئەندەنوسیا، کینیا، نایجیریا، پاکستان، فیلیپین، روسیا، تەنزانیا، ئۆگەندا، ئۆکڕانیا.
ھەرچەندە نرخی ئەم سەرژمێریە کێشەی لەسەرە، لەبەر ئەوەی لەسەر بنەمای تێگەیشتنی تاکەکەسی کەسە سەرژمێریکارەکان دامەزراوە.
بەشداریکردنی بە پارە لە ھەڵمەتەکان و پارەی بە ئاسان وەدەستھاتوو[دەستکاری]
لەبواری سیاسی‌دا، زۆر قورسە کە گەندەڵی بسەلمێندرێت، بەڵام مەحاڵیشە کە نەبوونی بسەلمێندرێت. لەبەر ئەم ھۆیەش ، زۆربەی جار دەنگۆ لەسەر زۆر لە سیاسەتمەداران دروست دەبێت. سیاسەتمەداران بە شێوەیەکی ئاشکرا لەو پێگەیەدان کە سازش و وتووێژدەکەن لەبارەی پێگەکان لەبەر پێویستبوونیان بە شداریە مادیەکان بۆ ھەڵمەتەکانیان. زۆربەی جار وا دەردەکەوێت کە لەبەرژەوەندی ئەو لایەنانە کاردەکەن کە پارەیان پێدەبەخشن، ئەمەش دەبێتە ھۆی ئەوەی کە قسە لەبارەی گەندەڵی سیاسیەوە بکرێت.
پاڵپشتیکارانی سیاسەتمەداران ئەوە دووپات دەکەنەوە کە شتێکی تەواو رێکەوتە کە زۆر لە سیاسەتمەداران وا دەردەکەون کە لەبەرژەوەندی ئەو کەسانە کاردەکەن کە پارەیان پێداون یان پاڵپشتی داراییان کردوون. ئەوکەسانەی کە باوەڕیان وایە مرۆڤ بۆ بەرژەوەندی تاکەکەسی کاردەکات پرسیار لەوە دەکەن کە بۆ چی ئەم رێکخراوانە پارە بەو سیاسەتمەدارانە دەدەن ئەگەر ھیچ شتێک لە بەرامبەر ئەو پارەیە وەرنەگرنەوە؟ جێگای سەرەنجە کە کۆمپانیاکانی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا، بە تایبەتی کۆمپانیا گەورەکان، پاڵپشتی دارایی دەبەخشنە ھەموو پارتە سەرەکیەکان لەگەڵ ئەوەی زۆرینەیان لایەنگیری پارتێک زیاتر دەکەن وەک لە پارتەکانی تر.
بەھۆی دەرەنجامەکانی پارەبەخشینی دامەزراوەبازرگانیەکان بە سیاسەتمەداران، وەک ئەو مەترسیە ھەستپێکراوەی کە ئەو دامەزراوە بازرگانیانە ھەڵدەستن بە کڕینی ئیرادەی ئەو لێپرسراوە ھەڵبژێرداروانە، ھەندێک وڵاتی دیاریکراو، وەک فەرەنسا، پارە بەخشینی دامەزراوە و کۆمپانیا بازرگانیەکانی بە ھەڵمەتەکانی پارتە سیاسیەکان قەدەغە دەکەن. لەبەر ئەگەری لادان لە رێساکانی ئەم قەدەغەکردنە کە لەبارەی پارە بەخشینی دامەزراوە بازرگانیەکان بە پارتە سیاسیەکان ، فەرەنسا بەھەمان شێوە ھەڵساوە بە سەپاندن و دانانی رێژەی زۆرترین بڕی پارە کە سەرف دەکرێت لە ھەڵمەتکردندا؛ ئەو پاڵێوراوانەی کە لەو بڕە پارە دیاریکراوە تێدەپەڕێنن، یان ئەوانەی راپۆرتی دارایی نا راستەقینە پێشکەشدەکەن لەم بارەیەوە، خۆیان دەخەنە مەترسی ئاشکراکردنیان وەک دۆڕاو لە ھەڵبژاردنەکان، یان تەنانەت رێگەیان پێ‌نادرێت تا لە ھەڵبژاردنەکانی داھاتووشدا بەشداری بکەن. سەرباری ئەوەش، حکومەت ھەڵدەستێت بە پارەدان بە پارتە سیاسیەکان بە گوێرەی سەرکەوتنیان لە ھەڵبژاردنەکاندا.
تەنانەت ئەو رێوشوێنە یاساییانەش باسی ئەوەیان لەسەردەکرێت کە وەک فۆڕمێکی گەندەڵی وان، لەو روانگەیەی کە لەبەرژەوەندی بارودۆخی ھەنووکەیی سیاسی‌دا دەبن. حیزبە بچووکەکان و سەربەخۆکان زۆربەی جار دەڵێن ھەوڵەکانی جڵەوگیرکردنی (سنوردارکردنی) کاریگەری بەشداریکردنە داراییەکان زیاتر بۆ پاراستنی پارتە گەورەکانە لە رێگەی دابینکردنیان بە پارەی گەرەنتیکراو لەلایەن حکومەت لە کاتێکدا پاڵپشتی دارایی دەرەکی سنورداردەکرێت. لەم حاڵەتانەشدا، بەرپرسان بە شێوەیەکی یاسایی پارە لە خەزێنەی گشنتی وەردەگرن بۆ ھەڵمەتەکانی ھەڵبژاردنیان بەم شێوەیەش گەرەنتی ئەوە دەکەن کە بەردەوام دەبن لەسەر پێگە کاریگەر و مووچە باشەکانیان.
تۆمەتی گەندەڵکاری وەک ئامرازێکی سیاسی[دەستکاری]
زۆربەی کات، سیاسەتمەداران رەنگە بەدوای ئەوەدا بگەڕێن کە رکابەرەکانیان بە تۆمەتی گەندەڵی تۆمەتباربکەن. لە کۆماری میللی چینی ئەم دیاردەیە لە لایەن (زو رۆنگی ) و لەم دواییانەشدا لەلایەن (ھو جینتاو) بەکاردەھێنرا بۆ ئەوەی رکابەرەکانیان بە ھۆیەوە لاوازبکەن.
پێوانەکردنی گەندەڵی[دەستکاری]
پێوانەکردنی گەندەڵی_ بە مانایەکی ئاماریانە، بۆ بەراوردکردنی وڵاتان – بە شێوەیەکی سروشتی بابەتێکی ئاسان نیە، ھەتاوەکو بەشداربووان بە شێوەیەکی گشتی بیانەوێت لەبارەیەوە بێدەنگبن. رێکخراوی بەرچاوڕوونی نێودەوڵەتی (منچمە الشفافیە العالمیە)، کە رێکخراوێکی پێشەنگی دژبە گەندەڵیە، سیَ پێوانەی دابینکردووە، نوێکردنەوەی ساڵانە: دانانی لیستێکی لەبارەی رێژەی ھەستپێکراوی گەندەڵی ( لەسەر بنەمای راوبۆچوونی شارەزایان لە بارەی جیاوازی وڵاتان لە رووی گەندەڵکاریانەوە دامەزراوە). بارۆمیتری گەندەڵی جیھانی( لەسەر بنەمای ھەڵویستی گشتی خەڵکی ئاساییە لە ھەمبەر پرسی کێشەی گەندەڵی دامەزراوەیی)؛ و سەرژمێری بەرتیل دەرەکان، کە بریتیە لە سەرەنجدان لە ئارەزووی دامەزراوە بازرگانیە دەرەکیەکان بۆ بەخشینی بەرتیل. ھەروەھا رێکخراوی بەرچاوروونی نێودەوڵەتی ھەڵدەستێت بە بڵاوکردنەوەی راپۆرتی گەندەڵی جیھانی ؛ بڵاوکراوەی ساڵی ٢٠٠٤ لەسەر گەندەڵی سیاسی جەختکرابووەوە. بانکی جیھانی کۆمەڵێک زانیاری لەسەر گەندەڵی کۆکردۆتەوەلە ناویشیدا دەستەیە لە ئاماژەی حکومی ھەیە.
ھەروەھا ئەمانەی خوارەوەش سەیربکە[دەستکاری]
فۆرم و رووەکانی گەندەڵی[دەستکاری]
- بەکارھێنانی ھاوڕێیەتی و سەرمایەداری گرووپی ھاوەڵان
- بەرتیل
- واستەکاری
- گەڕان بە دوای کرێدا
- پێک‌ھێنانی کۆمەڵەی لۆبی بەبیَ چاوەدێری گشتی
حوکمڕانی باش[دەستکاری]
- حکمڕانی باش
- سەروەری یاسا
- شەفافیەت
- لێپێچینەوە
- پەیماننامەی نەتەوە یەکگرتووەکان لە دژی گەندەڵی
لایەنە تیۆریەکان[دەستکاری]
نمونەکانی گەندەڵی[دەستکاری]
- گەندەڵی لە یەکێتی ئەوروپا
- ئابڕووچوونە سیاسیەکانی ویلایەتە یەکگرتووەکان
- ئابرووچوونە گەندەڵکاریەکان لە ھەرێمی پاریس
- لیژنەی سەربەخۆی دژبە بە گەندەڵی
- داربڕینی نایاسایی
- سیستەمی گەندەڵکار (Tangentopoli)
- بیتینۆ کراکسی (Bettino Craxi)
گەندەڵی لە نووسینی خەیاڵیدا ( لە رۆمان و چیرۆکدا)[دەستکاری]
- رۆمانەکەی ھێنری ئادەم ١٨٨٠(دیموکراسی)
- رۆمانەکەی کارل ھیاسێن (گوجیلە نەخۆشەکە) ١٩٩٩
|
<urn:uuid:46412cd2-34b9-45d5-a567-fdeb31310d4d>
|
CC-MAIN-2017-04
|
https://ckb.wikipedia.org/wiki/%DA%AF%DB%95%D9%86%D8%AF%DB%95%DA%B5%DB%8C_%D8%B3%DB%8C%D8%A7%D8%B3%DB%8C
|
2017-01-17T11:04:23Z
|
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2017-04/segments/1484560279657.18/warc/CC-MAIN-20170116095119-00303-ip-10-171-10-70.ec2.internal.warc.gz
|
ckb
| 0.955858 |
Arab
| 63 |
{"ckb_Arab_score": 0.9558578729629517, "sdh_Arab_score": 0.03987837955355644}
|
به‌وێنه.. تاقیكردنه‌وه‌ی کاری ناو فڕۆکە لەچین بەمجۆرەیە
PM:02:04:12/01/2017
وێستگه نیوزـ
ئه‌گه‌ر رۆژێك به‌نیاز بیت به هێڵی ئاسمانیی چین گه‌شتی ئاسمانی بكه‌یت، له كچ و كوڕه كارمه‌نده‌كانی ناو فڕۆكه‌كانی ئه‌و هێڵه وردبه‌ره‌وه.
ئه‌و زه‌رده‌خه‌نه و رێكپۆشییه جوانه و كاره رێكخراوه‌ی ئه‌وان له‌ناو فڕۆكه‌كه‌دا ده‌ینوێنن، به‌رهه‌می چه‌ندین كاتژمێژ مه‌شق و راهێنانی چڕوپڕه، ئه‌و كچ و كوڕانه‌ی له وێنه‌كانیشدا ده‌ركه‌وتوون خوێندكاری كۆلێژی چینگ دو-ی فڕۆكه‌وانیی مه‌ده‌نی له شاری سیچوان كه له‌ژێر راهێنانێكی چڕوپڕدان.
جگه‌له مه‌شق و راهێنانی نه‌رمونیان و تایبه‌ت به سه‌رنجڕاكێشان و رێگرتن له سه‌رنشینه‌كان، ته‌نانه‌ت مه‌شق و راهێنانی ئه‌منیش به خانمه‌كان ده‌كرێت تا بتوانن كۆنتڕۆڵی هه‌ر حاڵه‌تێكی نه‌خوازراو بكه‌ن.
ئه‌م بابه‌ته 2780
جار خوێنراوهتهوه
|
<urn:uuid:2e2d44d7-363d-4029-a8db-41c1e962f196>
|
CC-MAIN-2017-04
|
http://westganews.com/dreja.aspx?=hewal&jmara=31789&Jor=7
|
2017-01-18T16:10:21Z
|
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2017-04/segments/1484560280308.24/warc/CC-MAIN-20170116095120-00211-ip-10-171-10-70.ec2.internal.warc.gz
|
ckb
| 0.94334 |
Arab
| 3 |
{"ckb_Arab_score": 0.9433400630950928, "sdh_Arab_score": 0.05071404576301575}
|
ئاژانسی دەنگوباسی ئەسۆشیەتد پـرێس دەڵێت کاربەدەسـتانی ئاسایشی عێراق گوتویانە داعش یاریگای شاری ڕومادی لە پارێزگای ئەنبار تەقاندووەتەوە.
یاریگاکە بۆ چەندان مانگە هیچ یاریـیەکی تیادا نەکراوە و لەم دوایـیانەشدا وەکو بنکەیەکی لەشکری لە لایەن هێزە ئاسایشیـیە عێراقیـیەکانەوە بەکارهێنراوە.
کاربەدەسـتانی ئاسایشی و لەشکری ڕۆژی دووشەممە بە ئاژانسەکەیان گوتووە ئەو یاریگایە کە 30 هەزار کورسی تیادابووە، ڕۆژی یەکشەممە بە چۆڵکراوی تەقێنراوەتەوە.
هەروەها کاربەدەسـتان گوتوویانە لە نزیک شاری فەللوجە گروپێکی چەکداری سووننە کەوتووەتە بۆسەی یەکەیەکی لەشکریـیەوە و لە ئاکامدا فەرماندەی گروپەکە کە ناوی عەلی ئەحمەدە و 4 لە چەکدارەکانی کوژراون.
|
<urn:uuid:7d9da99d-6a81-42d6-92d8-56ea690b4520>
|
CC-MAIN-2017-04
|
http://www.dengiamerika.com/a/iraq-anbar/2870252.html
|
2017-01-19T21:21:30Z
|
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2017-04/segments/1484560280746.40/warc/CC-MAIN-20170116095120-00119-ip-10-171-10-70.ec2.internal.warc.gz
|
ckb
| 0.908667 |
Arab
| 13 |
{"ckb_Arab_score": 0.9086671471595764, "hac_Arab_score": 0.062371253967285156, "sdh_Arab_score": 0.028920156881213188}
|
وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی یه‌كێتی ئه‌وروپا له برۆكسـلی پایته‌ختی به‌لجیكا كۆده‌بنه‌وه به
مه‌به‌ستی ئاماده‌كردنی ده‌سته‌یه‌ك له هانده‌ری بازرگانی و سیاسی بۆ ئێران به ئومێدی ئه‌وه‌ی قایلی بكه‌ن سه‌باره‌ت به به‌رنامه ناوه‌كیـیه‌كه‌ی به‌كرده‌وه هاوكاری نه‌ته‌وه یه‌كـگرتووه‌كان بكات.
دیبلۆماته ئه‌وروپـیـیه‌كان ده‌ڵێن ئه‌وان ده‌یانه‌وێت ئه‌و ده‌سته هانده‌ره له كۆبونه‌وه‌ی ڕۆژی هه‌ینی له له‌نده‌ن پـێـشكهشی ئه‌ندامانی هه‌میـشه‌یی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه یه‌كـگرتووه‌كان و ئه‌ڵمانیای بكه‌ن.
به‌ڕێوبه‌ری ڕێبازی ده‌ره‌وه‌ی یه‌كێتی ئه‌وروپا خافێر سۆلانا گوتی ئه‌و هانده‌رانه‌ی پـێـشـنیار ده‌كرێت گهڵێـك باشن و زۆر بابه‌تی له‌خۆگرتووه، په‌یوه‌ندیـیان به ته‌كنه‌لۆژیای ناوهكیـیهوه هه‌یه و هه‌روه‌ها ئابوری و ڕه‌نـگه مه‌سه‌له‌ی ئاسایشیش بگرێته‌وه.
وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا و هاوپه‌یمانه ئه‌وروپـیـیه‌كانی به‌و ئاڕاسـتهیه پاڵ ده‌نێن كه بڕێارێـك له ئه‌نجومه‌نی ئاسایش ده‌ربچێت تیایدا ئێران ناچار بكات چالاكیـیه‌كانی پـیـتاندنی یۆرانیۆم ڕابگرێت.
شایه‌نی باسه وڵاته ڕۆژئاوایـیه‌كان ده‌ڵێن ئه‌وان پـێـیان وایه تاران توێژینه‌وه ناوه‌كیـیه‌كانی بۆ مه‌به‌ستی دروسـتكردنی چه‌كی ناوه‌كی به‌كار ده‌هێنێت. تارانیش ده‌ڵێت به‌رنامه ناوه‌كیـیه‌كه‌ی بۆ مه‌به‌ستی به‌رهه‌مهێنانی وزه‌ی كاره‌بایه.
یه‌كشه‌ممه، سه‌رۆكی ئێرانی مه‌حمود ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد گوتی تاران هه‌رچ پـێشـنیارێـكی ئه‌وروپـیـیه‌كان ڕه‌تده‌كاته‌وه ئه‌گه‌ر داوای لێ بكرێت كۆتایی به دروسـتكردنی سووته‌مه‌نی ناوه‌كی بهێنێت.
هه‌ر یه‌كشه‌ممه، وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا ئه‌و داخوازیانه‌ی بۆ وتووێژی ڕاسته‌وخۆ له‌گه‌ڵ ئێران‌دا ڕه‌تكرده‌وه، گوتیشی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان باشترین جێـگایه بۆ ئه‌و جۆره وتووێژانه.
|
<urn:uuid:875a2af4-bc8d-4422-a235-21ec5f929d14>
|
CC-MAIN-2017-04
|
http://www.dengiamerika.com/a/a-58-2006-05-15-voa1-89175392/944430.html
|
2017-01-21T02:13:36Z
|
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2017-04/segments/1484560280899.42/warc/CC-MAIN-20170116095120-00027-ip-10-171-10-70.ec2.internal.warc.gz
|
ckb
| 0.998034 |
Arab
| 9 |
{"ckb_Arab_score": 0.9980336427688599}
|
ئه‌میری كۆمه‌ڵی ئیسلامی و شاندی باڵای كۆمه‌ڵی ئیسلامی، شارۆچكه‌ی حاجیاوایان به‌سه‌ركرده‌وه و سه‌ردانی ئه‌نجومه‌نی حاجیاوای كۆمه‌ڵی ئیسلامی و قوتابخانه‌ی زانسته شه‌رعییه‌كانی عه‌بدوڵڵای كوڕی عومه‌ریان كرد.
له چوارچێوه‌ی كار و چالاكییه‌كانیدا و له سێیه‌م ڕۆژی سه‌ردانه‌كه‌یدا بۆ ئیداره‌ی ڕاپه‌ڕین، مامۆستا عه‌لی باپیر ئه‌میری كۆمه‌ڵی ئیسلامیی كوردستان و شاندێكی ئه‌نجومه‌نی سیاسی و سه‌ركردایه‌تیی كۆمه‌ڵ سه‌ردانی شارۆچكه‌ی حاجیاوایان كرد.
له‌و سه‌ردانه‌دا ئه‌میری كۆمه‌ڵ و شاندی یاوه‌ری ئه‌نجومه‌نی حاجیاوای كۆمه‌ڵی ئیسلامی‌یان به‌سه‌ر كرده‌وه و، له‌لایه‌ن حسێن ئاغا به‌رپرسی ئه‌نجومه‌ن و كارگێڕ و ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی حاجیاوای كۆمه‌ڵ و، ژماره‌یه‌ك كه‌سایه‌تی و ئه‌ندام و دۆست و لایه‌نگرانی كۆمه‌ڵه‌وه پێشوازییان لێ كرا.
له كۆبوونه‌وه‌یه‌كیشدا مامۆستا عه‌لی باپیر باسی له دۆخی ئێستای كوردسان و گوزه‌رانی هاووڵاتیان كرد و، جه‌ختی له‌وه كرده‌وه پێویسته حكومه‌ت و هه‌موو لایه‌نه‌كان هه‌وڵه‌كانیان بۆ باشتركردنی ژیانی هاووڵاتییانی هه‌رێمی كوردستان و چاره‌سه‌ركردنی قه‌یرانه سیاسی و داراییه‌كان بخه‌نه گه‌ڕ.
دواتریش ئه‌میری كۆمه‌ڵ و شاندی یاوه‌ری، قوتابخانه‌ی عه‌بدوڵڵای كوڕی عومه‌ریان به‌سه‌ركرده‌وه كه تایبه‌ته به زانسته شهعییهكان له شارۆچكه‌ی حاجیاوا.
807 جار خوێندراوەتەوە
12/01/2017
|
<urn:uuid:8fab420e-12d1-4d35-aa98-ea53767b6df2>
|
CC-MAIN-2017-04
|
http://payam.tv/drejey-hewal.aspx?id=15785&LinkID=1
|
2017-01-17T19:10:54Z
|
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2017-04/segments/1484560280065.57/warc/CC-MAIN-20170116095120-00327-ip-10-171-10-70.ec2.internal.warc.gz
|
ckb
| 0.990107 |
Arab
| 4 |
{"ckb_Arab_score": 0.9901071786880493}
|
له ئاکامی ته‌قینه‌وه‌ی به‌هێز ئه‌وانه‌ی له لایه‌ن هێرشبه‌رانی خۆکوژ له ناوچه‌ی باکوری خۆرئاوای پاکسـتان ئه‌نجامدران به لای که‌م 16 که‌س کوژراون و به ده‌یان که‌سیش برینداربوون.
له‌و باره‌یه‌وه به‌رپـرسـانی پـۆلیس ده‌ڵێن هێرشبه‌رێـکی خۆکوژ ئه‌مڕۆ شه‌ممه له ناوچه‌ی بازرگانی شـاری پـیشـاوه‌ر خۆی ته‌قاندۆته‌وه و کوژرانی به لای که‌م 10 که‌س و هه‌روه‌ها برینداربوونی پـتر له 70 که‌سی لێـکه‌وته‌وه.
سه‌باره‌ت به ڕووداوه‌که گه‌واهیده‌ران ده‌ڵێن هێرشبه‌ره خۆکوژه‌که سه‌ره‌تا ههنارۆکێـکی هاویشـتووه و پاشـان ئۆتۆمبیله بۆمبڕێژکراوه‌که‌ی ته‌قاندۆته‌وه و ماشێنه‌کانی ده‌وروبه‌ری ههڵـگهڕانۆتهوه و هه‌روه‌ها پارچه شـوشه و داروپه‌ردوی خانووبه‌ره‌ی نزیکی ته‌قینه‌وه‌که‌ی به نێو جاده‌که‌دا پهرشوبڵاوکردۆتهوه.
به ماوه‌یه‌کی که‌م به‌ر له‌م هێرشه خۆکوژیـیه، هێرشبه‌رێـکی دیکه بنکه‌یه‌کی پـۆلیسی له ده‌ره‌وه‌ی شـارۆچکه‌ی بانـنو خاپـورکرد و تیایدا به لای که‌م 6 که‌س کوژران و هه‌روه‌ها پـتر له 60 که‌سیش برینداربوون.
ئه‌م ته‌قینه‌وه خۆکوژیـیه به‌هێزه بنکه‌ی پـۆلیس و خانووبه‌ره‌ی ده‌وروبه‌ری داڕماند. به‌رپـرسـان ده‌ڵێن کوژراوانی ته‌قینه‌وه‌که پـۆلیس و هه‌روه‌ها بهندکراوێـکی تێدابووه، زۆربه‌ی بریندارانیش ئه‌ندامانی پـۆلیس بوون.
ئه‌وه‌ی شـایه‌نی باسه له ده‌مێـکی پـێشوهختی ئه‌م هه‌فته‌یه‌دا وته‌بێژ قاری حسێن ئاگاهی له‌مه‌ڕ ئه‌نجامدانی هێرشی زیاتر دا.
هه‌رێمی باکوری خۆرئاوای پاکسـتان ئه‌وه‌ی هێرشه خۆکوژیـیه‌کانی ئه‌مڕۆی تیادا ئه‌نجامدران هاوسنووری ئه‌فغانسـتانه و هه‌روه‌ها چه‌ندان چه‌کداری ئه‌لقاعیده و تاڵیبان له‌خۆده‌گرێت.
|
<urn:uuid:a8b1bbf1-8916-4784-bacd-57bf1c089353>
|
CC-MAIN-2017-04
|
http://www.dengiamerika.com/a/a-58-2009-09-26-voa2-89227122/954010.html
|
2017-01-19T00:06:41Z
|
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2017-04/segments/1484560280410.21/warc/CC-MAIN-20170116095120-00235-ip-10-171-10-70.ec2.internal.warc.gz
|
ckb
| 0.998753 |
Arab
| 8 |
{"ckb_Arab_score": 0.9987534880638123}
|
هه‌زاران چالاکوانی ئۆپـۆزسیۆن له میسر بۆ چوارده‌هه‌مین ڕۆژه له مه‌یدانی ته‌حریری قاهیره‌ن بۆ فشـارکردن به مه‌به‌سـتی کۆتاییهێنان به ده‌سه‌ڵاتی حوسنی موباره‌ک سه‌رۆکی میسر وێڕای ژماره‌یه‌ک له بهردانهواندنی سیاسی له لایه‌ن حکومه‌ته‌وه که کراوه. ناڕه‌زایـیه‌کانی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه له که‌شێـکی ئارمتردا بووه.
چالاکوانانی ئۆپـۆزسیۆن له شهویشـدا هه‌ر له مه‌یدانی ته‌حریر مابوونه‌وه و ده‌واریان هه‌ڵدابوو و پهیمانیشـیان داوه هه‌ر له‌وێ بمێنـنه‌وه تا ئه‌و کاته‌ی به‌ڕێز موباره‌ک ده‌سـتبه‌رداری ده‌سه‌ڵات ده‌بێت له پاش 30 سـاڵی فه‌رمانڕه‌وایه‌تیکردن.
هاوکات کابینه‌ی حکومه‌تی میسری که له‌م ماوه‌یه‌دا ده‌سـتنیشـان کرا، یه‌که‌م کۆبوونه‌وه‌ی خۆی سـازدا له‌وه‌تای سهرههڵـدانهکه ده‌سـتیپـێکردووه.
ئه‌م کۆبوونه‌وه‌یه‌ش له پاش وتووێژه بێ پـێشینهکانی عومه‌ر سوله‌یمان جێـگری سه‌رۆکی میسر دێت له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌کانی ئۆپـۆزسیۆندا که پـشـتیوانی خۆپـیشـانده‌رانی میسر ده‌که‌ن و به گشـتی خوێندکاران ڕێبه‌رایه‌تی ئه‌و خۆپـیشـاندانانه‌ی میسر ده‌که‌ن.
ڕێـکخراوه‌کانی ئۆپـۆزسیۆنی میسری ده‌ڵێن حکومه‌ت نه‌یتوانیوه کرۆکی داواکانی ئۆپـۆزسیۆن بهێنێته دی که ده‌سـت له‌کارکێشـانه‌وه‌ی ده‌سـتبه‌جێی حوسنی موباره‌که له پـۆسـتی سه‌رۆکی میسر، وه ده‌ڵێن عومه‌ر سوله‌یمان جێـگری سه‌رۆکی میسر ئه‌و لهبهردانهواندنهی کردووه له میانه‌ی ئه‌و کۆبوونه‌وه بێ پـێشـینهیانهی ڕۆژی یه‌کشه‌ممه کراون، به‌ڵام کۆبوونه‌وه‌کانیان وه‌ها ناودێرکرد که هه‌نگاوی یه‌که‌مه له‌و دیالۆگه‌ی هه‌یه.
هه‌تا ئێسـتا ئاشـکرا نیـیه که‌ی حکومه‌ت و ئۆپـۆزسیۆن له میسر بۆ جارێـکی تر کۆده‌بنه‌وه.
مه‌یدانی ته‌حریر شوێنی پـێـکدادانی خوێناویانه‌ی نێوان لایه‌نگران و دژه‌به‌رانی سه‌رۆکی میسر بووه له هه‌فته‌ی ڕابردوودا. مه‌یدانی ته‌حریر له قاهیره شوێنی سه‌ره‌کی سه‌رهه‌ڵدانی دژه موباره‌ک بووه که له ڕۆژی 25 ی یه‌که‌وه سه‌دان هه‌زار خۆپـیشـانده‌ر له قاهیره و له شوێنه‌کانی تری وڵاته‌که داوای کۆتاییهێنان به فه‌رمانڕه‌وایه‌تی حوسنی موباره‌ک ده‌که‌ن.
نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان ده‌ڵێت له‌و توندوتیژیانه‌ی به‌هۆی خۆپـیشـاندانهکانهوه هاتوونه‌ته ئارا زیاتر له 300 که‌س کوژراون.
|
<urn:uuid:1325351e-b85e-48e0-bb6d-ee450daaab43>
|
CC-MAIN-2017-04
|
http://www.dengiamerika.com/a/egypt-protests-2-7feb11-115497839/965916.html
|
2017-01-17T09:01:06Z
|
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2017-04/segments/1484560279650.31/warc/CC-MAIN-20170116095119-00217-ip-10-171-10-70.ec2.internal.warc.gz
|
ckb
| 0.999269 |
Arab
| 9 |
{"ckb_Arab_score": 0.9992688298225403}
|
میسریه‌کان ڕژاونه‌ته سه‌ر شه‌قامه‌کانی وڵاته‌که‌یان هاوکاتی ئه‌وه‌ی هه‌ر یه‌ک له له‌شکری میسر و ئیخوانولموسلمینهکانیش ده‌یانه‌وێت هێزی خۆیان نیشان بده‌ن.
لایه‌نگرانی موحه‌مه‌د مورسی سه‌رۆکی له‌کارخراوی وڵاته‌که ئه‌مڕۆ هه‌ینی له ده‌ره‌وه‌ی مزگه‌وتی ڕابعه عه‌ده‌ویه له ناوچه‌ی نه‌سر له شاری قاهیره خۆپیشاندانیان کردووه که به شوێنی چڕ بوونه‌وه‌ی ئیخوانه‌کان داده‌نرێت.
ڕاپۆرتیش له‌سه‌ر ڕوودانی پێکدادان هه‌بوون له‌گه‌ڵ چه‌ند هه‌زار خۆپیشانده‌رێکی دژه مورسی که له مه‌یدانی ته‌حریر له قاهیره گردبووبوونه‌وه.
ئه‌م خۆپیشاندانانه‌ی ئه‌مڕۆ هه‌ینی هاوکاته له‌گه‌ڵ بڕیاری دادوه‌رێکی میسریدا بۆ درێژکردنه‌وه‌ی ماوه‌ی گیرانه‌که‌ی موحه‌مه‌د مورسی به تاوانی پیلانگێڕان له‌گه‌ڵ ڕێکخراوی میلیشیایی حه‌ماسدا.
ئاژانسی فه‌رمی ده‌نگ و باسی مینا ده‌ڵێت سه‌رۆکی له‌کارخراوی وڵاته‌که بۆ 15 ڕۆژ له گرتوخانه ده‌هێڵدرێته‌وه بۆ لێکۆڵینه‌وه کردن له‌سه‌ر ئه‌و تاوانی پیلانگێڕیه‌ی ڕووبه‌ڕووی بۆته‌وه.
له‌وه‌تای ڕۆژی سێی ئه‌م مانگی حه‌وته‌وه موحه‌مه‌د مورسی له گرتوخانه‌یه‌کی نهێنی له‌شکر هێڵراوه‌ته‌وه به‌بێ ئه‌وه‌ی ڕووبه‌ڕووی هیچ تاوانێک بکرێته‌وه.
لێکۆڵه‌ره‌وه‌کان کار له‌سه‌ر دیاریکردنی ئه‌و ئه‌گه‌ر و نه‌گه‌رانه ده‌که‌ن ئایا مورسی په‌یوه‌ندی هه‌بووه به حه‌ماسه‌وه تا یارمه‌تی بده‌ن له زیندان ڕابکات، ئه‌و کاته‌ی گیرابوو له ساڵی 2011 دا و له ده‌می سه‌رهه‌ڵدانی گه‌لی میسردا.
ڕێکخراوی ئیخوانولموسلمینه‌کان ده‌ڵێت دانیشتوانی خۆجێیی یارمه‌تی زیندانیه‌کانیان داوه له به‌ندیخانه بێنه ده‌رێ.
به‌ڵام دادگایه‌کی قاهیره لێکۆڵینه‌وه‌ی کردووه له‌سه‌ر شیانی هاوکاری موحه‌مه‌د مورسی له‌گه‌ڵ حه‌ماسدا تا هێرش بکرێته سه‌ر بنکه‌کانی پۆلیس.
هێشتا ئاشکرا نییه ئایا له دادگادا مورسی ڕووبه‌ڕووی ئه‌و تاوانه ده‌کرێته‌وه یان نا.
ده‌مڕاستێکی ئیخوانه‌کان ئه‌مڕۆ هه‌ینی هێرشی زاره‌کی کردۆته سه‌ر ئه‌و گوناهبارکردنه و گوتووشیه‌تی ئه‌م ڕه‌فتارانه‌ش به‌ڵگه‌ن که وڵاتی میسر له پاشه‌کشه‌دایه بۆ سه‌روه‌ختی حوسنی موباره‌ک.
|
<urn:uuid:22479df2-ef83-4878-8bd9-0bfe5ca3f307>
|
CC-MAIN-2017-04
|
http://www.dengiamerika.com/a/1710514.html
|
2017-01-18T14:19:02Z
|
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2017-04/segments/1484560280292.50/warc/CC-MAIN-20170116095120-00125-ip-10-171-10-70.ec2.internal.warc.gz
|
ckb
| 0.998934 |
Arab
| 12 |
{"ckb_Arab_score": 0.998933732509613}
|
ئاژانسی دهنگوباسی ڕۆیته‌رز ده‌ڵێت به‌پـێی سه‌رچاوه‌کانی که‌رتی نه‌وت و بازرگانان، هه‌رێمی کوردسـتانی عێراق ده‌سـتیکردووه به هه‌نارده‌کردنی نه‌وتی خاوی گێڵگه‌ی شێخان بۆ بازاڕه‌کانی جیهان له ڕێـگه‌ی تورکیاوه.
ئاژانسه‌که ده‌شڵێت نه‌وته‌که به تانکه‌ر بۆ تورکیا ده‌گوازرێته‌وه و کۆمپانیای بازرگانی پاوهرترانس ئه‌و کاره ده‌کات و بڕیاره له 6 بۆ 10 ی مانگی یه‌ک 30 تۆن له‌و نه‌وته هه‌نارده بکرێت.
سه‌رچاوه‌یه‌کیش گوتویه‌تی نه‌وته‌که له ڕێگه‌ی به‌نده‌ری Dortyol ی نزیک شاری ئیسکهندهرونهوه بۆ که‌شتی بارده‌کرێت، به‌ڵام نازانرێت دوا کڕیار کێـیه.
جێی ئاماژه‌یه کێڵگه‌ی نه‌وتی شێخان کۆمپانیای گۆڵف کیستۆن Gulf Keystone به‌ڕێوه‌ی ده‌بات و کۆمپانیای MOL ی هه‌نگاری به ڕێژه‌ی 20% به‌شی تیادا هه‌یه. له مانگی حه‌وتی ساڵی 2013 نه‌وت له‌و کێڵگه‌یه به‌رهه‌م ده‌هێنرێت و له ئێسـتادا ده‌توانرێت ڕۆژانه 10 هه‌زار بۆشکه نه‌وت هه‌نارده بکات و چاوهڕواندهکرێت له سه‌ره‌تای سـاڵی 2014 بگاته 40 هه‌زار بۆشکه نه‌وت له ڕۆژێـکدا.
|
<urn:uuid:d902cecc-8ef6-4500-8a74-fdf8e30cf534>
|
CC-MAIN-2017-04
|
http://www.dengiamerika.com/a/1820949.html
|
2017-01-18T14:13:18Z
|
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2017-04/segments/1484560280292.50/warc/CC-MAIN-20170116095120-00125-ip-10-171-10-70.ec2.internal.warc.gz
|
ckb
| 0.998906 |
Arab
| 13 |
{"ckb_Arab_score": 0.9989062547683716}
|
خۆکوژێـکی تاڵیبانی پاکسـتان ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه له شـاری کوهیتای ڕۆژئاوای وڵاته‌که خۆی له نێو ڕێوڕه‌سمی به‌خاکسـپاردنی ته‌رمی پـۆلیسێـکی کوژراودا ته‌قانده‌وه و له ئاکامدا به لایه‌نی که‌م 30 که‌س کوژران و 62 که‌سی دیکه برینداربوون.
ته‌قینه‌وه‌که له‌و ده‌مه‌دا ڕوویدا که نزیکه‌ی 250 که‌س له به‌رده‌می ئه‌و مزگه‌وته‌دا گردبووبوونه‌وه پرسه‌که‌ی لێدهگێڕا.
کاربه‌ده‌سـتێـکی پـۆلیس به ئاژانسی ڕۆیته‌رزی گوت 21 ئه‌فسه‌ر له نێو کوژراوه‌کاندان و هه‌روه‌ها ژماره‌یه‌ک منداڵیشیان له نێودایه.
شاهیدوڵـڵا شاهید گوته‌بێژی تاڵیبان به‌رپـرسیارێتی خۆیانی له هێرشه‌که ڕاگه‌یاند و گوتی ئه‌مه‌یان بۆ سـزادانی ئه‌فسه‌رانی پـۆلیس کردووه که به گوته‌ی خۆی له دژی ئیسـلام کاریان کربوو.
|
<urn:uuid:ebad61b0-5eb7-4c80-9674-400fc66bae67>
|
CC-MAIN-2017-04
|
http://www.dengiamerika.com/a/1726234.html
|
2017-01-24T13:15:15Z
|
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2017-04/segments/1484560284411.66/warc/CC-MAIN-20170116095124-00243-ip-10-171-10-70.ec2.internal.warc.gz
|
ckb
| 0.999553 |
Arab
| 12 |
{"ckb_Arab_score": 0.999552845954895}
|
ناوەندێـکی لێکۆڵینەوەی نێودەوڵەتی دەڵێت داعش و باڵەکانی لە ماوەی ئەم سێ مانگەی دوایـیدا 2978 کەسی ناچەکداری لە چەندان وڵاتی جیهان کوشتووە.
ناوەندی HIS Jane's بۆ توێژنەوەکانی تێرۆرزم و یاخیبوون، ڕۆژی پـێنجشەممە لە ڕاپـۆرتێـکیدا ئەمەی ڕاگەیاند و نووسیویەتی واتە ڕۆژانە زیاتر لە 32 کەس کوژراون، ئەمەش بە ڕێژەی 65.3% زیاترە لە سێ مانگی پـێشووتر. هەروەها بە ڕێژەی 81% یش زیادیکردووە بەراورد بە سـاڵی ڕابردوو.
هەروەها تیایدا هاتووە، لەو ماوەیە داعش 1086 هێرشی ئەنجامداوە، ئەمەش 42% زیاترە بەراورد بە پـێشتر.
سەبارەت بە هێرشە ئاسمانیـیەکانی هاوپەیمانانیش بۆ سەر داعش ناوەندەکە نووسیویەتی کاریگەریـیەکی کەمیان هەبووە.
ماتیۆ هێنمان سەرۆکی ناوەندەکە لەم بارەیەوە گوتی" سەرەڕای ئەو فشارە گەورەیەی هاوپەیمانێتی نێودەوڵەتی لە ڕێگەی هێرشە ئاسمانیـیەکانی و هەوڵە جۆراوجۆرەکانی، کەچی هێشـتا داعش بەو شێوەیە لاواز نەبووە کە بتوانرێت ئەو ناوچانەی داگیری کردوون، لە ژێر دەسـتی ڕزگاربکرێن و پاشان شکستی پێبهێنرێت.
|
<urn:uuid:ea9307ea-6d0a-4c73-b2a3-ff134b6e9e5c>
|
CC-MAIN-2017-04
|
http://www.dengiamerika.com/a/isis/3018815.html
|
2017-01-16T19:21:17Z
|
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2017-04/segments/1484560279248.16/warc/CC-MAIN-20170116095119-00343-ip-10-171-10-70.ec2.internal.warc.gz
|
ckb
| 0.925832 |
Arab
| 12 |
{"ckb_Arab_score": 0.9258318543434143, "sdh_Arab_score": 0.04382260888814926, "hac_Arab_score": 0.030337907373905182}
|
کاربەدەستانی بەنگلاێش باری ئاسایشی پایتەختیان توند کردووە دوابەدوای 11 کاتژمێری پێکدادان لەگەل ملیتانەکانی کە 20 کەسیان کوشت کە زۆربەیان کەسانی سیڤیلی بیانی بوون لە چێشتخانەیەکدا.
ئەو پێکدادانە لە کاتێکدا کۆتایی پێهات کە هێزەکانی ئاسایش هوروژمیان بردە ناو باڵەخانەکەوەو 6 هێرشبەریان کوشت و یەکێکیان دەستگیر کرد. قوربانییەکان زۆربەیان پارچە پارچە کرابوون و بکوژەکان وێنەکانیان دەنارد بۆ داعش.
هێزەکانی ئاسایش 13 بارمتەیان ڕزگار کرد. زۆربەی ئەوانەی کە کوژران بڕوا دەکرێت ئیتالی و ژاپۆبی بن. بەلایەنی کەم دوو ئەفسەری پۆلیسیش کوژران.
داعش بەرپرسیارێتی هێرشەکەی گرتە ئەستۆ بەڵام ناسنامەی هێرشبەرەکانی ڕانەگەیاندووە.
|
<urn:uuid:9ddd0bcd-83ee-44c1-bdb3-43b2fb986201>
|
CC-MAIN-2017-04
|
http://www.dengiamerika.com/a/3401515.html
|
2017-01-18T01:47:22Z
|
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2017-04/segments/1484560280133.2/warc/CC-MAIN-20170116095120-00251-ip-10-171-10-70.ec2.internal.warc.gz
|
ckb
| 0.93113 |
Arab
| 14 |
{"ckb_Arab_score": 0.9311302900314331, "sdh_Arab_score": 0.0518784373998642, "hac_Arab_score": 0.016811583191156387}
|
گرۆپێک فەرەتر لە 60 لە رێبەرانی ئەفریکا و EU لە رۆژانی چوارشەممە و پێنجشەممە لە ماڵتا کۆدەبنەوە لە هەوڵدانێکدا بۆ باشکردنی کاردانەوەیان بۆ تەنگەژەی کۆچبەران کە سەدان هەزاران لە هاووڵاتیان لە ماوەی ئەمساڵدا بەرەو ئەوروپا هەڵاتوون.
یەکێتی ئەوروپا دەڵێت کۆبونەوەکە تێشک دەخاتە سەر هۆێ هەڵاتنی کەسان لە وڵاتانی خۆیانادا، باشتر رێکخستنی کەناڵەکانی کۆچبەری یاسایی، بردنە سەروەی پاراستنی کۆچبەران، تیکۆشان دژ بە قاچاغچیان وە باشترکردنی هاوکاری لەگەڵ وڵاتانی ئەفەریکایی لەسەر گەرانەوەی ئەو کەسانەی کە شایستەی پەنابەری نیین.
دۆناڵد توسک سەرۆکی ئەنجومەنی ئەوروپا ووتی داخۆ لە رێگای ئاسانکردنی ڤیزاوە بێت، وە یاخود بە کارهێنانی هەر زۆری ئەو داراییە پێکەوە بۆ گەشەپێدان و شەری قاچاغچیان، ئەم کۆبۆنەوە لوتکەییە سەبارەت بە کردارە، کرداری هەلسۆراوەیی و کۆنکریتانە.
وەکو بەشێک لە هەوڵدانەکان، ئەوروپا 1.8 بیلیۆن دۆلاری دابینکردووە لە یارمەتی نوێ بۆ وڵاتانی ئەوروپایی، بەڵام رەخنە گران کاردانەوەی ئەوروپایان دەخەنە پرسیارەوە و دەڵێن EU هەوڵ دەدات لە پاڵنانی کاسانێک بۆ ئەو ناوچانەی کە پێشێلیەکی زۆر لە مافەکانی مرۆڤ دایە و کەمی رەخساندنی هەڵەکانی ئابوری.
|
<urn:uuid:fd6bf412-15b7-44c1-9494-e106121d624b>
|
CC-MAIN-2017-04
|
http://www.dengiamerika.com/a/3053233.html
|
2017-01-19T06:36:07Z
|
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2017-04/segments/1484560280485.79/warc/CC-MAIN-20170116095120-00159-ip-10-171-10-70.ec2.internal.warc.gz
|
ckb
| 0.796199 |
Arab
| 14 |
{"ckb_Arab_score": 0.7961992621421814, "sdh_Arab_score": 0.17890186607837677, "hac_Arab_score": 0.024892661720514297}
|
کۆمیتەی داد لە ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمەریکا پـرۆژە بڕیارێـکی پەسەندکرد بۆ دانانی ئیخوان ئەلموسلیمین لە نێو لیستی ڕێـکخراوە تێرۆرستیـیەکاندا.
کۆمیتەکە ئەمڕۆ چوارشەممە پـرۆژە بڕیاری H. R. 3892 ی پەسەندکرد کە داوا لە وەزیری دەرەوە دەکات دەسەڵاتەکانی خۆی بەکاربهێنێت بۆ دانانی ئیخوان ئەلموسلیمین لە نێو لیستی ڕێکخراوە تێرۆرسـتیەکاندا.
17 ئەندامی کۆماری نێو کۆمیتەکە بە ئەرێ دەنگیان بۆ بڕیارەکە دا، بەڵام 10 ئەندامیش کە هەموویان دیموکراتبوون بە نەرێ وەڵامیان دایەوە. 12 ئەندامیش کە لە هەردوو پارتەکەیان تێدایە دەنگیان نەدا.
بۆب گودلات سەرۆکی کۆمیتەکە کە لە پارتی کۆماریـیە، لە سەرەتای دانیشتنەکە سەرسوڕمانی خۆی نیشاندا لە بەرامبەر ئەوەی هەتا ئێستا وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا ئەم گروپەی نەخستووەتە نێو لیستی تێرۆرستانەوە.
گوتی ئیخوان ئەلموسلیمین کە لە ساڵی 1928 وە لە میسر دامەزراوە، خەڵکی بۆ جیهاد هانداوە و خۆی و لایەنگرانی لە نمونەی حەماس ڕاستەوخۆ پشتیوانیان لە تێرۆرزمی ئیسلامی کردووە. گوتیشی ئەم ڕێکخراوە جێی مەترسیـیە بۆ ئەمەریکایـیەکان و ئاسایشی ئەمەریکا.
پاشان چەند ئەندامێـکی کۆمیتەکە تێبینی خۆیان و بە دوایدا پـرۆسەی دەنگدانەکە بەڕێوەچوو.
لە ئێسـتادا بۆ ئەوەی پـرۆژەکە ببێتە بڕیار و بچێتە قۆناغی جێبەجێکردنەوە دەبێت هەردوو ئەنجومەنی نوێنەران و سینات پەسەندی بکەن، پاشان لەلایەن سەرۆکی ئەمەریکاوە مۆربکرێت.
ئەگەر هاتوو پەسەندکرا، ئەوا لە هەموو ئەمەریکایـیەک و هەروەها هەر کەسێـکی دیکە کە لەسەر خاکی ئەمەریکا بێت لێی قەدەغەدەکرێت مامەڵە لەگەڵ هەر کەس و لایەنێک بکات پەیوەندی بە ئیخوان ئەلموسلیمینەوە هەبێت لە هەر شوێنێـکی ئەم جیهانەدا. هەروەها هەر کەسێـکی بیانیش پەیوەندی بەو ڕێکخراوەوە هەبێت ئەوا بۆی نیـیە بێتە سەر خاکی ئەمەریکا. لەگەڵ ئەوانەشدا هەر موڵکێـک یان پارەیەکی ئەو ڕێکخراوە لە ئەمەریکادا هەبێت دەسـتی بەسەردا دەگیرێت.
تەواوی دانیشتنی کۆمیتەکە بە ڤیدیۆ ببینە
|
<urn:uuid:b3f1f296-0145-47da-a9e0-b0ad490ce0a9>
|
CC-MAIN-2017-04
|
http://www.dengiamerika.com/a/us-muslim-brotherhood/3207249.html
|
2017-01-24T01:11:51Z
|
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2017-04/segments/1484560283475.86/warc/CC-MAIN-20170116095123-00369-ip-10-171-10-70.ec2.internal.warc.gz
|
ckb
| 0.970504 |
Arab
| 13 |
{"ckb_Arab_score": 0.9705035090446472, "hac_Arab_score": 0.017311297357082367, "sdh_Arab_score": 0.012189297005534172}
|
پـۆلیسی ئەڵمانیا 5 کەسی دەسـتگیرکردووە بە تاوانی پەیوەندیکردن بە داعشەوە و هەوڵدان بۆ پەیداکردنی خەڵکی تاوەکو بچنە نێو ڕیزەکانی ئەم گروپە تێرۆرستیـەوە.
ئۆفیسی داواکاری گشتی لە بەرلین ئەمڕۆ سێشەممە لە بەیانـنامەیەکدا گوتی ئەم پـێنج تاوانبارە تۆڕێـکیان لە هەرێمەکە پـێکهێنابوو بە ئامانجی پەیداکردنی خەڵکی بۆ داعش و ناردنیان بۆ سوریا تاوەکو ببنە ئەندامی ئەو گروپە.
بەیانـنامەکە دەشڵێت کەسێـکی عێراقی بە ناوی ئەحمەد عەبدولعەزیز عەبدوڵڵا کە تەمەنی 32 سـاڵە سەرۆکایەتی تۆڕەکەی کردبوو و کەسێـکی تورک بە ناوی حەسەن و ئەڵمانیـیەکی بە ڕەچەڵەک سڕبی بە ناوی بۆبان ئەرکیان لە تۆڕەکە فێرکردنی زمانی عەرەبی بووە.
دوو کەسەکەی دیکەی نێو تۆڕەکە کە یەکێـکیان ناوی مەحمودە و ڕەگەزنامەی ئەڵمانی هەیە و ئەوی دیکەیان ناوی ئەحمەدە و خەڵکی وڵاتی کامیرۆنە، بەرپـرس بوون لە ناردنی ئەو کەسانەی فریویان دەدەن.
داواکاری گشتی ئاماژەی بۆ ئەوەش کرد تۆڕەکە توانیبووی بە لایەنی کەم کوڕێـکی گەنج و خێزانەکەی ڕەوانەی سوریا بکەن تاوەکو بچێتە نێو ڕیزگانی داعشەوە.
بەپـێی میدیاکانی ئەڵمانیا 5 کەسەکە دەسـتگیرکراون لە هەردوو هەرێمی سەکسۆنیای خواروو لە باکوری وڵاتەکە و (باکوری ڕاین وستفالیا) لە ڕۆژئاوا.
دەزگای هەواڵگری ئەڵمانیا لە مانگی پـێنج ڕایانگەیاند 820 کەس لە ئەڵمانیاوە پەیوەندیـیان بە گروپە تێرۆرستیـیەکانی ناو عێراق و سوریاوە کردووە، لەوانە نزیکەی یەک لەسەر سێـیان گەڕاونەتەوە و 140 کەسی دیکەیان لەو دوو وڵاتە کوژراون و هێشتا نزیکەی 420 کەسیان هێشتا لەوێ ماونەتەوە.
|
<urn:uuid:91ca78b5-5424-4f6c-9b5c-5f545f64fdad>
|
CC-MAIN-2017-04
|
http://www.dengiamerika.com/a/germany-isis/3586438.html
|
2017-01-22T10:13:00Z
|
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2017-04/segments/1484560281421.33/warc/CC-MAIN-20170116095121-00358-ip-10-171-10-70.ec2.internal.warc.gz
|
ckb
| 0.905816 |
Arab
| 11 |
{"ckb_Arab_score": 0.9058162569999695, "hac_Arab_score": 0.05449085682630539, "sdh_Arab_score": 0.03960837423801422}
|
ڕۆژی سێشه‌ممه چه‌ند گۆڕانکاریـیه‌کی حکومی له‌لایه‌ن یه‌کێـتی نیشـتیمانی کوردسـتانه‌وه ئه‌نجامدرا، ئه‌ویش به مه‌به‌سـتی چاره‌سه‌رکردنی ئه‌و کێشـانه‌ی که له‌م دوایـیانه‌دا له نێوان ئه‌ندامانی مه‌کته‌بی سـیاسی ئه‌و حزبه‌دا سهریههڵـدا.
یه‌ک له گۆڕانکاریـیه‌کان ده‌سـتنیشـانکردنی عیماد ئه‌حمه‌د ئه‌ندامی مه‌کته‌بی سـیاسی بۆ پۆسـتی جێـگری سه‌رۆکی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردسـتان.
له‌و باره‌یه‌وه له‌تیف نێروه‌یی په‌یامنێری ده‌نگی ئه‌مریکا له شـاری سـلێمانی ڕاپـۆرتێـکی ناردووه، ده‌توانن گوێبیسـتی بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 2:28 خوله‌كه.
|
<urn:uuid:2d70aaa6-064f-4792-851f-c0d3d40b806c>
|
CC-MAIN-2017-04
|
http://www.dengiamerika.com/a/a-58-2009-02-24-voa5-89238187/956080.html
|
2017-01-17T23:28:13Z
|
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2017-04/segments/1484560280128.70/warc/CC-MAIN-20170116095120-00171-ip-10-171-10-70.ec2.internal.warc.gz
|
ckb
| 0.998104 |
Arab
| 8 |
{"ckb_Arab_score": 0.9981037974357605}
|
له‌شـکری سوریا په‌ره‌ی داوه به هێرشه‌کانی بۆ سه‌ر گه‌وره‌ترین شـاری وڵاته‌که‌ی و به تۆپ و تانک و هه‌لیکۆپـته‌ر له‌و گه‌ڕه‌کانه‌ی ده‌دات که که‌وتوونه‌ته ژێر کۆنتڕۆڵی سه‌رهه‌ڵـداوانه‌وه.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه هێزه‌کانی حکومه‌تی سوریا به‌و چه‌کانه له گه‌ڕه‌کی سه‌ڵاحه‌دین و هه‌روه‌ها گه‌ڕه‌که‌کانی دیکه‌ی حه‌له‌بی ژێر ده‌سـتی سه‌رهه‌ڵـداوانیان دا و دانیشـتوانیش ئه‌وانه‌ی بۆیان کرا به‌ره‌و گونده‌کانی ده‌ره‌وه‌ی شـاره‌که هه‌ڵاتون و ئه‌وانی دیکه‌ش له ژێرزه‌مینی باڵه‌خانه‌کاندا خۆیان حه‌شـار داوه.
ده‌زگاکانی ڕاگه‌یاندنی سه‌ر به حکومه‌تی سوریا شه‌ڕه‌که‌ی شـاری حه‌له‌ب به " ام المعارك" ناوده‌به‌ن، واته دایگی شه‌ڕه‌کان. وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا و بریتانیا و نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان مه‌ترسی خۆیان ده‌ربڕیوه له به‌رامبه‌ر شیانی ڕوودانی کوشـتنکاری له‌و شـاره.
جێی ئاماژه‌یه نزیکه‌ی زیاتر له 2.6 ملیۆن که‌س له شـاری حه‌له‌ب ده‌ژین که به پایته‌ختی بازرگانی سوریا داده‌نرێت.
|
<urn:uuid:5dcf9a2d-dd1c-4bdb-b429-184821292b6f>
|
CC-MAIN-2017-04
|
http://www.dengiamerika.com/a/1448282.html
|
2017-01-19T04:38:54Z
|
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2017-04/segments/1484560280483.83/warc/CC-MAIN-20170116095120-00079-ip-10-171-10-70.ec2.internal.warc.gz
|
ckb
| 0.999074 |
Arab
| 16 |
{"ckb_Arab_score": 0.9990742802619934}
|
تایبەت بە رۆژی کورد
بڕیار وایە لە حەوتی ڕەشەممەی ئەمساڵدا هەڵبژاردنەکانی مەجلیسی شووڕای ئیسلامی و مەجلیسی خوبرەگان لە ئێران بەڕێوە بچێ، بەرپرسانی کۆماری ئیسلامی لە ڕاگەیەندنەکاندا هەموو هەوڵێک دەدەن خەڵک بۆ سەر سندووقەکانی دەنگدان ڕابکێشن و سیمایەکی دیموکراتیک بە هەڵبژاردنەکانی ئەمساڵ ببەخشن، بەشی زۆری حیزب و لایەنە سیاسییەکانی خۆرهەڵاتی کوردستان بایکۆتی هەڵبژاردنەکانیان کردووە و داوایان لە خەڵک کردووە بەشداری لە هەڵبژاردنەکاندا نەکەن. رۆژی کورد بە پێویستی زانینی لە تەوەرێک دا پرسی بەشداریکردن و بەشداری نەکردن لە هەڵبژاردنەکاندا لەگەڵ نووسەر و رووناکبیران و هونەرمەندانی خۆرهەڵات بخاتە بەر باس.
لە بەشی نۆیەمی ئەو تەوەرە دا (سیروان) جەمیل فەتحی، چالاکی سیاسی بەم شێوەیە ڕای خۆی دەردەبڕێ:
"هەڵبژاردن پرۆسه‌یه‌که که له‌و رێگایه‌وه کۆمەڵگەیه‌ک بۆ به‌رێوه‌به‌ریی کار‌و باری وڵات ، کۆمه‌لێک مرۆڤ که خاوه‌ن ئیراده و کارامه و توانای به‌رێوه‌ری و یاسا دانانیان هه‌بێ ، هه‌لده‌بژێرن له چوارچێوه‌ی سیسته‌مێکی حۆکمرانی دیاریکراودا.
ئه‌م پرۆسه‌یه خاوه‌ن مێژوویه‌کی کۆنه و له سه‌رده‌می " ده‌وله‌ت-شاره‌کان"ی "یۆنان" هه‌تاکوو ئه‌مرۆ به شێوازی جۆراوجۆر په‌یره‌و کراوه.
گرنگی ئه‌م پرۆسه‌یه په‌یوه‌ندی به راده‌ی ئازادی هەڵبژاردن و خۆ پاڵاوتنی تاکه‌کانی کۆمەڵگەوه هه‌یه. پرۆسه‌ی هەڵبژاردن، خۆ پاڵاوتن و ده‌نگدان له مێژووی هاوچهریش دا له وڵاته دیموکرات و ئازاده‌کان و هه‌روه‌ها له وڵاته نادیموکرات ونا ئازاده‌کانیش دا به‌رێوه ده‌چێ و هه‌ر کام له روانگه‌ی سیسته‌می حۆکمرانی خۆیانه‌وه گرنگی به‌م پرۆسه‌یه ده‌ده‌ن.
له روانگه‌ی منه‌وه وڵاته دیموکرات و ئازاده‌کان کەڵک له پرۆسه‌ی هەڵبژاردنی ئازاد وه‌رده‌گرن بۆ ئاڵوگۆڕ کردنی دەسەڵات و رێگا کردنه‌وه بۆ هێنانه ئارای بیرۆکه‌ی نوێی دەسەڵاتدارێتی وگرتنه به‌ری رێکار بۆ باشتر به‌رێوه‌بردن و راپه‌راندنی کار و باری وڵات. به پێچه‌وانه، له کۆمەڵگە به‌ستراوه و نادیموکراته‌کان دا که دەسەڵاتی تۆتالیته‌ر و دیکتاتۆرمهنش حاکمه ، له پرۆسه‌یه بۆ "شه‌رعییه‌ت" دان به سیسته‌می سه‌ره‌رۆیی و به‌رده‌وام بوون و مانه‌وه‌له دەسەڵات کەڵک وه‌ر ده‌گیردرێ.
یه‌ک له‌و وڵاتانه‌ی که په‌یره‌وی له‌م شێوه بیرکردنه‌وه‌یه ده‌کات، "کۆماری ئیسلامی ئێران" و دەسەڵاتدارانی ئه‌و سیسته‌مه‌ن که ماوه‌ی ۳۷ ساله له پرۆسه و چه‌مکی هەڵبژاردن بۆ ره‌وایی دان به سه‌ره‌رۆیی و سیاسه‌تی دژه مرۆیی و دژه ئازادی خۆیان کەڵکیان وه‌رگرتوه. ئێستا که ئێران له به‌ره به‌ره‌ی هەڵبژاردنه‌کانی خۆلی یازده‌هه‌می " مه‌جلیسی شۆرای ئیسلامی" و خۆلی پێنجه‌می هەڵبژاردنی " مه‌جلیسی شاره‌زایانی رێبه‌ری" دایه، باسی به‌شداری کردن یان نه‌کردنی کۆمەڵانی خەڵک به‌تایبه‌ت گه‌لی کوردستان بۆته رۆژه‌ڤی رۆژانه‌ی حیزبه‌کان و کۆمەڵگە به‌گشتی، که به سه‌ر سێ به‌ره دا دابه‌ش کراون، واته لایه‌نگرانی به‌شداریکردن، لایه‌نگرانی بایکۆت و لایه‌نگرانی هیچکام له‌و دوو بۆچوونه‌ی دیکه.
من خۆم له به‌ره‌ی دووهه‌م دا( بایکۆت کردن) ده‌بینمه‌وه و له‌م نووسراوه‌یه دا هەوڵ ده‌ده‌م که ده‌لیل و هۆکاره‌کان به‌م نووسراوه‌یه به‌یان بکه‌م. هه‌رچه‌ند که له ماوه‌ی ۳۷ سالی رابردوو دا له سه‌ر ئه‌م بابه‌ته به تێر و ته‌سه‌لی به هه‌زاران برگه وبابه‌ت نووسراوه، به‌لام دیسانه‌وه‌ش پێویسته که بۆ ئه‌م بابه‌ته به دواداچوون بکرێ و هۆکاره‌که‌شی بۆ ئه‌وه ده‌گه‌رێنمه‌وه که زۆر که‌س باوه‌ریان وایه که قازانجی کارکردن و به‌شداری له پرۆسه‌یه‌ک دا که هیچ گۆرانکارییه‌ک له سیسته‌م دا ناتوانێ به دی بێنێ، باشتره له بایکۆت کردن و هاو ئاهه‌نگی نه‌کردن له گه‌ل دەسەڵاتدارانی سه‌ره‌رۆی کۆماری ئیسلامی ئێران.
من بناغه‌ی ئه‌م نووسراوه‌یه‌م له سه‌ر بنه‌مای " ئازادی تاک" داده‌رێژم ، واته چه‌مکێک که هه‌ر له سه‌رده‌می دیموکراسییه‌تی یۆنان و "رۆم"ه‌کاندا به یه‌که‌م مه‌رجی کۆمەڵگەی ئازاد داده‌نراو ئێستاش (وێڕای هه‌ندێک گۆرانکاری) هه‌ر ئه‌و ئه‌سله په‌یره‌و ده‌کرێ.
پێویسته له سه‌ره‌تای بریاردانمان چه‌ند پرسیارێک ئاراسته‌ی خۆمان بکه‌ین و یه‌که‌م پرسیاری من پێش له‌وه‌ی که باس له هەڵبژاردنی ئازاد و ئازادی تاک بکه‌م، ئه‌وه‌یه که ئایا سیسته‌می کۆماری ئیسلامی ئێران سیسته‌مێکی ئازاد و ره‌هایه تا بتوانین باس له ئازادییه‌کانی دیکه بکه‌ین و هانی خۆمان و که‌سانی دیکه بده‌ین که به‌شداری له به‌رێوه‌بردنی وڵاتێک دا بکه‌ین که ساڵنێک له‌مه‌و پێش رێکار و یاساکانی دیاری کراون،یان نا؟؟
له راستی دا دەسەڵاتدارانی کۆماری ئیسلامی ۳۷ سال له‌مه‌و پێش و هه‌ر به هاته‌نه سه‌رکاریان و به نووسین و سه‌پاندنی یاسای بنه‌ره‌تی دا کۆتا "بزماریان له تابووتی" ئازادی (جا هه‌ر روانگه‌یه‌که‌وه بێت) دا و دیاریان کرد که تاک تا چ راده‌یه‌ک توانای به‌شداری کردنی هه‌یه له دیاری کردنی چاره‌نووسی خۆی و به‌رێوه بردنی وڵات دا. یاسای بنه‌ره‌تی هەڵگری دوو په‌یام بوو که ئه‌و دوو په‌یامه‌ش تا به ئه‌مرۆ و له هه‌ر زه‌مه‌نێکی هەڵبژاردن دا دووپات ده‌بنه‌وه.
– دیاری کردنی چوارچیوه‌یه‌ک که تاک تێیدا جێگای خۆی بکاته‌وه ؛ واته سیسته‌می "وه‌لایه‌تی فه‌قیه" که تەنیا ده‌رفه‌ت به تاک ده‌دات که سه‌رشۆر و دواکه‌وتوو بێت و رێگا ده‌دات که که‌سێکی دیکه ته‌نانه‌ت له سه‌ره‌وه‌ی "یاسا"ش دیاریکه‌ری چاره‌نووسی بێت و بۆ خۆی تەنیا زه‌مانێک ده‌ره‌تانی هه‌ڵسوکه‌وتی هه‌یه که به ته‌واوی دواکه‌وتووی سیسته‌م بێت و پێره‌وی بێ ئه‌م لاو لای لێبکات.
(هه‌روه‌ک باس کرا) دەسەڵاتدارانی سه‌ره‌رۆی کۆماری ئیسلامی به هاندانی خەڵک و فرێو دانیان بۆ ده‌نگدان به ئه‌و یاسایه "شه‌رعییه‌ت"ی "به ته‌وای مانا" یان بۆ دەسەڵاتهکهیان وه ده‌ست خست که ئێستاش پاش۳۷ سال به‌شداری خەڵک و ده‌نگدانیان به کۆماری ئیسلامی و یاسای بنه‌ره‌تی رێکلام و پرۆپاگه‌نده‌ی پێوه ده‌که‌ن و دەسەڵات و حکوومه‌ته‌که‌یان به هه‌ڵقوڵاوی ئیراده‌ی گه‌ل ده‌زانن.
له‌م خالانه زیاتر، هه‌لوێستی گه‌لی کورد بوو که ئه‌ویش بۆ خۆی جێگای سه‌رنجه و پاش۳۷ سال له سه‌ر ئه‌و باوه‌ره‌م که ده‌بێ په‌یره‌وی و رێز له ئیراده‌ی ئه‌وکاتی گه‌لی کورد بگیردرێت، که ئه‌ویش ده‌نگ نه‌دان به کۆماری ئیسلامی ویاسای بنه‌ره‌تی کۆماری ئیسلامی بوو. گه‌لی کورد له سایه‌ی رێبه‌رێکی زانای وه‌ک دۆکتور قاسملووی نه‌مر دا زۆر زوو تێگه‌ییشت که ده‌نگدان به سیسته‌می کۆماری ئیسلامی و یاساکانی ده‌نگدانه به بنده‌ستی و کۆیله‌تی، ده‌نگدانه به سه‌رکوتی ئازادی و دوور که‌وتنه‌وه‌یه له مافه مرۆیی و سیاسییه‌کانی. گرنگی ئه‌و په‌یامه له‌وه‌دایه که مادام له ماوه‌ی ۳۷ سال دا کۆماری ئیسلامی هیچ گۆرانکارییه‌کی به خۆیه‌وه نه‌دیوه و ته‌نانه‌ت رێگاشی به بچووکترین رێفۆرم نه‌داوه و بۆچوونی دەسەڵاته یه‌ک له‌دوای یه‌که‌کان به‌لام وه‌ک یه‌که‌کانی سه‌باره‌ت به کورد وداخوازییه‌کانی نه‌گۆراوه (به پێچه‌وانه ، زه‌بر و زه‌نگ و نه‌هامه‌تی به چه‌ندین قات زیادی کردووه) بێ گومان به‌شداری کردن له پرۆسه‌یه‌ک دا که تەنیا گه‌لی بۆ مانه‌وه و شه‌رعییه‌تی دەسەڵاتی سیسته‌می دژه مرۆیی ده‌وێت، ده‌نگدانه به هه‌مان کۆیله‌تی و بندهستییهی که کورد زیاتر له سێ ده‌یه له‌مه‌و پێش ده‌نگی پێنه‌دابوو.
ئه‌گه‌ر بمهه‌وێ وه‌ک تاکێکی کورد و له روانگه‌ی خۆمه‌وه بانگه‌واز بۆ به‌شداری نه‌کردن له شانۆی هەڵبژاردن بکه‌م ده‌لێم؛
کۆماری ئیسلامی ئیران سیسته‌مێکی دژر مرۆیی و دژه ئازادییه بۆیه ده‌نگدان و به‌شداریکردن له هەڵبژاردن هاوئاهه‌نگییه له گه‌ل سیاسه‌ته‌کانی کۆماری ئیسلامی دا،
کۆماری ئیسلامی رێژیمێکی تۆتالیته‌ری دینییه واته به‌شداریکردن له هەڵبژاردن قه‌بوولی رێژیمێکی غه‌ره سێکولار و سه‌ره‌رۆیه،
کۆماری ئیسلامی ده‌ستی به خوێنی هه‌زاران رۆله‌ی نیشتیمانپه‌روه‌ری کورده و به بانگه‌واز چوونی ئه‌و رێژیمه ره‌وایی دان به سه‌رکوت و کوشتن و هه‌زاران جه‌نایه‌تی دیکه‌یه که ده‌رحه‌ق به گه‌لی کورد کراوه،
کۆماری ئیسلامی و له سه‌ره‌وه‌ی هه‌موو سیسته‌مه که رێبه‌رانی ئه‌م رێژیمه فه‌رمانده‌رو به‌رێوه‌به‌ری تیرۆری سه‌رکرده‌کانی کوردن که بۆ رزگاری کورد گیانیان به‌خشی بۆیه به پیر بانگه‌وازی رێبه‌ری کۆماری ئیسلامی که به‌رپرسی یه‌که‌می تێرۆری رێبه‌رانی کورده ، شه‌ریک بوون و ره‌وایی دانه به جینایه‌ته‌کانی دەسەڵاتدارانی ئیران،
کۆماری ئیسلامی ئێران رێژیمێکه که به سه‌رکرده‌ی تێرۆریزمی نێونه‌ته‌وه‌یی ناوبانگی ده‌رکردووه ، بۆیه به‌شداربوون له هەڵبژاردنێکدا له ژێر چاوه‌دێری ئه‌م دەسەڵاته دا به‌رێوه بچێ هاو ئاهه‌نگی و به‌شداربوونه له په‌ره‌پێدان به ئه‌م کرده‌وه‌یه که تەنیا به‌دناوی نه‌بێ هیچی دیکه به نه‌سیبی ده‌نگده‌ران ناکات و ته‌نانه‌ت وزه به‌خشینه به رێژیم بۆ درێژه پێدانی جینایه‌ته‌کانی،
حاشا هه‌لنه‌گره که رێژیمی ئێران له ماوه‌ی ۳۷ سال دا جگه له وێرانی و میلیتاریزه‌کردنی کوردستان و به تاڵان بردنی سه‌رمایه‌ی رۆژهەڵاتی کوردستان هیچ هەوڵێکی بۆ به‌ره‌و پێشخستنی ئه‌و به‌شه‌ی کوردستان نه‌داوه، بۆیه ده‌نگدان و به‌شداریکردن له پرۆسه‌یه‌دا ده‌نگدانه به درێژ کردنه‌وه‌ی نه‌هامه‌تی و مالوێرانی وهتد..
له کۆتایی دا ده‌ڵێم ده‌نگ نه‌دان و به‌شداری له پرۆسه‌ی هەڵبژاردن دا به تەنیا چاره‌سه‌ری دۆخی رۆژهەڵاتی کوردستان ناکات بۆیه گه‌لی کورد له رۆژهەڵات ، ئه‌گه‌ر خوازیاری گۆرانکاری بن که هه‌ن، ده‌بێ له ده‌ره‌وه‌ی چوارچێوه‌ی سیسته‌می کۆماری ئیسلامی ئیران دا هەوڵی رزگاری بده‌ن که بێگۆمان رێگایه‌کی پر ئه‌سته‌م و دژواره. کاتی ئه‌وه‌یه که گه‌لی کورد له رۆژهەڵات به ئۆرگانیزه کردنی خۆی و به جه‌ماوه‌ری کردنی خه‌باتێکی شێلگیری مه‌ده‌نی (له نه‌بوونی حزووری حیزبه‌کاندا) به‌ره‌ورووی کۆماری ئیسلامی ئیران راوه‌ستن. پشت کردن له رێژیمی ئێران و به‌ره‌ورووبوونه‌وه‌ی جه‌ماوه‌ری له گه‌ڵ ئه‌و رێژیمه‌دا ده‌بێته هۆکار تا سه‌رنجی هێزه جیهانی،ناوچه‌یی و ناخۆییه‌کانی ئیران بۆ لای خۆیان رابکێشن.
|
<urn:uuid:eda60ccb-476d-4baf-a981-294bef5718d6>
|
CC-MAIN-2017-04
|
http://www.rojikurd.net/helbijardin-sirwan-jamil-fathi/
|
2017-01-23T22:51:59Z
|
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2017-04/segments/1484560283301.73/warc/CC-MAIN-20170116095123-00289-ip-10-171-10-70.ec2.internal.warc.gz
|
ckb
| 0.990825 |
Arab
| 21 |
{"ckb_Arab_score": 0.9908251762390137}
|
ڕێبه‌رانی کۆمه‌ڵه‌ی 20 وڵاتانی ئابووریـیه باڵاکان له له‌نده‌ن کۆبوونه‌ته‌وه تا چاره‌سه‌رێـک بۆ قه‌یرانی دارایی جیهانی بدۆزنه‌وه.
له ئه‌مڕۆ پـێـنجشه‌ممه گۆردن بڕاونی سه‌رۆک وه‌زیرانی به‌ریتانیا پـێشـوازی له ژماره‌یه‌ک سه‌رۆک کۆماره‌کان کرد له کاتی گه‌یشـتنیان بۆ شـوێنی کۆبوونه‌وه لووتکهیییهکهدا.
هه‌ردوو به‌ڕێز بڕاون و باراک ئۆبامای سه‌رۆکی ئه‌مه‌ریکا متمانه‌یی خۆیان ده‌ربڕی له‌وه‌ی ڕێبه‌رانی کۆمه‌ڵه‌ی 20 وڵاتان ده‌توانن ڕێـکه‌وتنـنامه‌یه‌کی به‌هێز دابڕێژن.
ئه‌مه‌ریکا و به‌ریتانیا داوای خه‌رجی زیاتری حکومه‌ته‌کان ده‌که‌ن بۆ بوژانه‌وه‌ی گه‌شه‌دانی ئابووری، به‌ڵام فه‌ره‌نسـا و ئه‌ڵمانیا به شـێوه‌یه‌کی سه‌ره‌کی جه‌ختیان له‌سه‌ر داڕشتنی یاسای توندتری دارایی داناوه.
به‌ڕێز ئۆباما فه‌رق و جیاوازیـیه‌کانی بیروڕای به‌لاوه نا و ده‌ڵێت ڕێبه‌رانی کۆمه‌ڵه‌ی 20 وڵاتان ده‌توانن پـلانێـک دابڕێژن که په‌یڕه‌وی هه‌ردوو مه‌سه‌له‌که بکات.
دوابه‌دوای کۆبوونه‌وه‌ی دوێنێی سه‌رۆک ئۆباما به گۆردن بڕاونی سه‌رۆک وه‌زیرانی به‌ریتانیا ڕایگه‌یاند ده‌رفه‌تێـکی گه‌وره له ئارادایه له نێوان ڕێبه‌رانی کۆمه‌ڵه‌ی 20 که کار بۆ بوژانه‌وه‌ی ئابووری بکه‌ن.
له‌م باره‌یه‌وه په‌یامنێری ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا سۆنیا په‌یس له له‌ندنه‌وه ڕاپـۆرتی ناردووه و هاوکارمان موعته‌به‌ر شیروانی به کوردی ئاماده‌ی کردووه، ده‌توانن گوێبیسـتی بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 1:27 خوله‌كه.
|
<urn:uuid:c4c3f2dd-1680-400f-8d4e-96d0b4b101fa>
|
CC-MAIN-2017-04
|
http://www.dengiamerika.com/a/a-58-2009-04-02-voa1-89224562/953568.html
|
2017-01-17T13:14:43Z
|
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2017-04/segments/1484560279915.8/warc/CC-MAIN-20170116095119-00061-ip-10-171-10-70.ec2.internal.warc.gz
|
ckb
| 0.997134 |
Arab
| 9 |
{"ckb_Arab_score": 0.9971337914466858}
|
چین باڵیۆزی ئه‌مه‌ریکا بانگکرد، دوای ئه‌وه‌ی واشنتۆن پێنج کارمه‌ندی له‌شکری تۆمه‌تبارکرد به سیخوڕێتیکردنی ئابوری به‌سه‌ر کومپانیاکانی ئه‌مه‌ریکا.
ده‌زگای میدیای فه‌رمی ژینخوا ده‌ڵێت ژینگ زیگوانگ یاریده‌ری وه‌زیری ده‌ره‌وه بۆ ماکس بۆیکۆس باڵیۆزی ئه‌مه‌ریکای ڕاگه‌یاند ئه‌و تۆمه‌تانه به شێوه‌یه‌کی ڕاسته‌قینه زیانی به په‌یوه‌ندیـیه‌کانی ئه‌مه‌ریکا و چین گه‌یاندووه.
چین تۆمه‌ته‌کانی تاوانباری ڕه‌تکرده‌وه ئه‌وه‌ی یه‌که‌م جاره ئه‌مه‌ریکا ئاڕاسته‌ی هێزیکی بیانی بکات له‌مه‌ڕ تاوانه‌کانی سایبه‌ر (سیخوڕی له ڕێگه‌ی ئنته‌رنێته‌وه) که کومپانیاکانی ئه‌مه‌ریکایی کردۆته ئامانج.
کاربه‌ده‌ستانی ئه‌مه‌ریکا یه‌که‌ی له‌شکری ئازادی گه‌لی چینیان تۆمه‌تبارکردووه به هاککردنی کۆمپیوته‌ره‌کانی کۆمپانیا ئه‌مه‌ریکایـیه‌کان ئه‌وانه‌ی له ته‌کنولۆژیای ناو‌کی، وزه‌ی هه‌تاو و پیشه‌سازی پـۆڵا کارده‌که‌ن.
|
<urn:uuid:c44a6adf-abed-405d-84a2-5cbb0729a651>
|
CC-MAIN-2017-04
|
http://www.dengiamerika.com/a/1918620.html
|
2017-01-19T21:20:51Z
|
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2017-04/segments/1484560280746.40/warc/CC-MAIN-20170116095120-00455-ip-10-171-10-70.ec2.internal.warc.gz
|
ckb
| 0.998576 |
Arab
| 8 |
{"ckb_Arab_score": 0.9985756278038025}
|
دکتۆر شـادومان به‌رزنجی له ویلایه‌تی ڤێرجینیا له گفتوگۆیه‌کدا له‌گه‌ڵ هاوکارمان ئه‌حمه‌د بارزانی باس له نیشـانه‌کانی نه‌خۆشی ئه‌نفلۆنزای به‌راز ده‌کات و ده‌ڵێت هه‌ر وه‌کو ئه‌نفلۆنزای ئاسایییه، ئه‌ویش گرتنی تا، گرتنی لووت و ئاو هاتنه خواره‌وه پـیایدا، ژانه سه‌ر، ئێشـانی ماسوولکه و جونگه‌کان، کۆخه، هه‌ندێـک جار ده‌بێته مایه‌ی هه‌وی سـنگ یان سـکچوون و ڕشـانه‌وه.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی گفتوگۆكه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 5 خوله‌كه.
|
<urn:uuid:94011c0a-97af-4f57-859b-f993f2ccc844>
|
CC-MAIN-2017-04
|
http://www.dengiamerika.com/a/a-58-2009-04-28-voa5-89233172/954960.html
|
2017-01-19T21:29:44Z
|
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2017-04/segments/1484560280746.40/warc/CC-MAIN-20170116095120-00455-ip-10-171-10-70.ec2.internal.warc.gz
|
ckb
| 0.992725 |
Arab
| 10 |
{"ckb_Arab_score": 0.9927250742912292}
|
ئوتێلێـکی دێرینی شـاری حه‌له‌بی سوریا ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه به ته‌قینه‌وه‌یه‌کی به‌هێز وێران بوو. هه‌روه‌ها ژماره‌یه‌ک کوژراو و برینداریشی لێـکه‌وته‌وه و زیانێـکی ماڵی گه‌وره‌شی به ناوچه‌که‌ی ده‌وروبه‌ری گه‌یاندووه.
ئێدوارد یه‌رانیان په‌یامنێری ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا له قاهیره ڕاپـۆرتی له‌م باره‌یه‌وه ئاماده‌کردووه.
ڤیدیۆیه‌کی له‌سه‌ر یوتیوپ بڵاوکراوه‌ته، ته‌قینه‌وه‌یه‌کی به‌هێز له حه‌له‌بی گه‌وره‌ترین شـاری سوریا نیشـان ده‌دات که ئوتێل کارلتۆنی ته‌خت کردووه و ته‌پوتۆز و دوکه‌ڵێـکی به شێوه‌ی قارچک به ئاسماندا بردووه. هه‌روه‌ها هه‌تا دوری سه‌دان مه‌تر شوشه‌ی به په‌نجه‌ره‌وه نههێشـتهوه. بۆمبه‌کان له ڕێگه‌ی تونێلێـکهوه خرابوونه ژێر ئه‌م ئوتێله 150 سـاڵ ته‌مه‌نه که له سه‌رده‌می عوسمانیـیه‌کانه‌وه بنیادنرابوو. ده‌یان که‌س کوژران، له‌وانه زۆربه‌یان سه‌ربازی حکومه‌ت بوون.
هێشـتا هێزه‌کانی حکومه‌ت قه‌ڵا و چه‌ندان گه‌ڕه‌کی مێژوویی شـاری دێرینی حه‌له‌بیان به‌ده‌سـته‌وه‌یه. چه‌کدارانی ئۆپـۆزسیۆنیش ده‌سـتیان گرتووه به‌سه‌ر ناوچه‌کانی ده‌وروبه‌ر و باکور و ڕۆژهه‌ڵاتی شـاره‌که. له‌م دوایـیانه‌دا هێزه‌کانی ئۆپـۆزسیۆن قایل بوون گه‌مارۆی سه‌ر هه‌ردوو شـارۆچکه‌ی نوبل و زه‌هرا کۆتایی پـێبهێنن که له ژێر ده‌سـتی حکومه‌تدان.
فڕۆکه جه‌نگیـیه‌کانی حکومه‌ت له‌وه‌تای مانگی دوازده‌ی سـاڵی ڕابردووه‌وه به بۆمبی به‌رمیلی که‌وتوونه‌ته بۆردهمانکردنی ناوچه‌کانی ژێر ده‌سـتی ئۆپـۆزسیۆن له حه‌له‌ب و ئه‌مه‌ش بووه‌ته مایه‌ی کوژران و برینداربوونی سه‌دان که‌س. ژماره‌یه‌ک ڤیدیۆ له‌سه‌ر تۆڕه‌کانی کۆمه‌ڵایه‌تی بڵاوکراونه‌ته‌وه نیشـانی ده‌ده‌ن چه‌ندان باڵه‌خانه به ژماره‌یه‌کی زۆری دانیشـتوانه‌که‌ی به‌م بۆردومانانه ته‌خت بوون.
ته‌قینه‌وه‌یه‌کی دیکه‌ی نێو تونێل له زوویه‌کی ئه‌م هه‌فته‌یه‌دا له ژێر بنکه‌یه‌کی له‌شـکری حکومی له نزیک شـارۆچکه‌ی معهرت ئه‌لنوعمان له پارێزگای ئیدلیب کوژرانی ده‌یان سه‌ربازی لێـکه‌وته‌وه. چالاکوانانی ئۆپـۆزسیۆن ده‌ڵێن سه‌رهه‌ڵداوان به درێژایی 50 ڕۆژ ئه‌و تونێله‌یان لێداوه.
ڤیدیۆیه‌کی سه‌ر تۆڕه‌کانی کۆمه‌ڵایه‌تی نیشـانی دا چه‌کدارانی ئۆپـۆزسیۆن تونێـلێـکی له‌و جۆره‌یان له شوێنێـکی باکوری سوریا لێداوه. چه‌کداره‌کان زۆربه‌یان گه‌نج بوون و باسیان له کاره‌که‌یان بۆ که‌سانێـک ده‌کرد که سه‌ردانیان کردبوون.
سه‌رچاوه‌کانی حکومه‌تی سوریا ئیدیعا ده‌که‌ن له‌م دوایـیانه‌دا چه‌ند تونێـلێـکیان تێـکداوه که له لایه‌ن چه‌کدارانی ئۆپـۆزسیۆنه‌وه له ناوچه‌ی جوبه‌ری دیمه‌شق ههڵیانکهنیبوون. پـێشـتر جوبه‌ر بووبووه بنکه و قه‌ڵایه‌کی چه‌کدارانی ئۆپـۆزسیۆن، به‌ڵام له ئێسـتادا هێزه‌کانی حکومه‌ت زۆربه‌یان گرتۆته‌وه.
فه‌رمانده‌یه‌کی هێزه‌کانی ئۆپـۆزسیۆن له حومسی سێـیه‌م گه‌وره‌ترین شـاری سوریا باس له ڕێـکه‌وتنه‌که‌ی له‌گه‌ڵ حکومه‌ت ده‌کات بۆ ئاڵوگۆڕکردنی ده‌سـتگیرکراوان له چه‌ند به‌شێـکی وڵاته‌که. ئه‌و سووره له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی ڕێکه‌وتنه‌که ئاگربه‌ست نیـیه. ڤیدیۆیه‌کی سه‌ر تۆڕه‌کانی کۆمه‌ڵایه‌تی نیشـانی دا ژماره‌یه‌ک سه‌ربازی حکومه‌ت ئه‌مڕۆ پـێـنجشه‌ممه ئازادکران وه‌ک به‌شێـک له ڕێکه‌وتنه‌که.
پارێزگاری حومس ته‌لال به‌رازی له‌سه‌ر که‌ناڵی ته‌له‌فیزیۆنی حکومه‌تی سوریا گوتی کاروانی سێـیه‌می چه‌کدارانی ئۆپـۆزسیۆن ئه‌مڕۆ پـێنجشه‌ممه ڕێگه‌ی پـێده‌درێت شـاره‌که جێبهێڵت. هه‌روه‌ها چه‌ند ڤیدیۆیه‌کی دیکه‌ی سه‌ر تۆڕه‌کانی کۆمه‌ڵایه‌تی نیشـانیان دا چه‌ند گرووپـێـکی چه‌کدار له ماوه‌ی 48 کاژمێری ڕابردوودا حومسیان جێهێشـتووه.
|
<urn:uuid:98ca36e1-2e73-4660-b523-7f5aebb4a103>
|
CC-MAIN-2017-04
|
http://www.dengiamerika.com/a/1910349.html
|
2017-01-21T02:11:17Z
|
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2017-04/segments/1484560280899.42/warc/CC-MAIN-20170116095120-00363-ip-10-171-10-70.ec2.internal.warc.gz
|
ckb
| 0.999182 |
Arab
| 12 |
{"ckb_Arab_score": 0.9991821050643921}
|
تەلیسکۆپ
تەلیسکۆپ (بە ئینگلیزی: Telescope) ئامێرێکە بەکاردێت بۆ بینین و شیکار کردنی تەنەکان بە کۆکردنەوەی ڕەنگەکانی (Electromagnetic Radiation) بۆ نموونە ڕەنگە بینراوەکان تەلیسکۆپ لە سەرەتاکاندا سەیرکردن و بینینی ئەستێرەکان و دیمەنە گەردوونییەکان تەنھا بە چاوی ئاسایی بوو. پاشان مرۆڤ توانیی تەلیسکۆپ سادە بەکار بھێنێت. دواتر ئەم تەلیسکۆپ پەرەیان سەند و دوای پێشکەوتن، تەلیسکۆبی زۆر زەبەلاح دروست کرا. دەتوانین بەشیان بکەین بۆ چوار بەشی سەرەکی:
پێرست
تەلیسکۆپ چاوی[دەستکاری]
پشت دەبەستێت بە تەماشاکردن بە چاو. وە لە ناودارترینی: ١- تەلیسکۆپ چیای پالۆمار لە کالیفۆرنیا، لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا. درێژیی تیرەی ھاوێنەکەی ٥ میترە. دەتوانێت سەیری ھەر دیمەنێک بکات لە گەردوون بە توانایەک کە ٧٥٠٠٠٠ جار لە چاوی مرۆڤ گەورەترە.
٢- تەلیسکۆپ چیای سیمرۆد لە چیاکانی قەوقاز، لە یەکێتیی سۆڤیەت پێشوو. درێژیی تیرەی ھاوێنەکەی ٦ میترە. کێشی ٧٠ تۆنە. وە دەتوانێت سەیری ھەر دیمەنێک لە گەردوون بکات بە توانایەک کە ١٠٠٠٠٠٠ جار لە چاوی ئاساییی مرۆڤ گەورەترە.
مرۆڤ بەھۆی ئەم دوو یەکێتیی سۆڤیەت مەزنە دەتوانێ بازنەیەک سەیر بکات لە گەردوون کە نیوەتیرەکەی یەک میلیارد و نیو ساڵی ڕووناکییە.
تەلیسکۆپ فۆتۆگرافی[دەستکاری]
تەماشاکردن بەھۆی تەلیسکۆپی چاوی، زۆر ئەستەمە بۆ تەماشاکردنی ئەو تەنە ئاسمانییانەی کە زۆر دوورن و ڕووناکییەکانیان تا دەگاتە زەوی، زۆر بێھێز دەبێ، چوونکە لەڕادەبەدەر دوورن. بۆیە تەلیسکۆپی چاوی ناتوانێت بەوردی چاودێرییان بکات. لەبەر ئەم ھۆیە چاودێرێک داھێنرا کە بەھۆیەوە دەتوانێت وێنەی فۆتۆگرافیی دوور و درێژ بگرێت، دەتوانێت ڕووناکی تۆمار بکات ھەرچەندە بێھێز بێت. وە بەھۆی ئەم جۆرە تەلیسکۆپە (تەلیسکۆپی فۆتۆگرافی) مرۆڤ توانیی سەیری بازنەیەک بکات لە گەردوون کە نیوەتیرەکەی ٧ میلیارد ساڵی ڕووناکییە.
تەلیسکۆپە مانگە دەستکردەکان و کەشتییە ئاسمانییەکان[دەستکاری]
لە ھەندێک لە مانگە دەستکردەکان و کەشتییە ئاسمانییەکان کەشتیوانی ئاسمانی ھەیە و لە ھەندێکیشیاندا نییە. وە تەلیسکۆپە بارکراوەکانی سەر مانگە دەستکردەکان و کەشتییە ئاسمانییەکان زانیارییەکی ئێجگار زۆر و گرنگیان پێشکەش کردووە لەم گەردوونە سەرسوڕھێنەرە. ئاشکرایە ئەم تەلیسکۆپە لە دەرەوەی بەرگەھەوای زەویدا کار دەکەن. لە ناودارترینی ئەم تەلیسکۆپە:
1- تەلیسکۆپی (ھابڵ) ی ئەمریکیی بارکراو لەسەر کەشتیی ئاسمانی. بەناوی زانای ئەسترۆنۆمی ھابڵ کراوە. زانیارییەکی ئێجگار زۆر و گرنگی پێشکەش کردووە. چەند کۆمەڵە خۆری (Solar System)ی دیکەی دۆزییەوە لە دەوری ئەستێرەی تر لەو کاکێشانەی کە کۆمەڵەی خۆریی خۆمانی تێدایە (Milky Way Galaxy).
٢- دوو کەشتییە سۆڤیەتییەکە (پێش ڕووخانی یەکیێتی سۆڤیەت)، ڤیرا ٩ و ڤیرا ١٠. ئەم دوو کەشتییە ئاسمانییە زانیاریی زۆر گرنگیان تۆمار کرد لەسەر ھەسارەی ڤێنووس (بە عەرەبی: زھرە) ٣- وێستگەی بۆشاییی گەردوونیی ئەمریکی، مارنیر، مارس، ڤیکونگ. ئەم وێستگانە زانیاریی زۆر گرنگیان لەسەر ھەسارەی مارس نارد بۆ سەر زەوی.
٤- کەشتیی (ڤۆیاگیر ٢) لە ڕێکەوتی ٢٠ی ئابی ١٩٧٧ لەسەر زەوی دەرچوو و ناردرا و لە کۆتایییەکانی ئابی ١٩٨٩ گەیشتە ھەسارەی نیپتۆن. زانیارییەکی لە ڕادەبەدەر گرنگ و زۆری بۆ سەر زەوی نارد دەربارەی ھەسارەی موشتەری، زوحەل، ئۆرانۆس، نیپتۆن. کە چەند ساڵێکی زۆری پێویستە تەنھا بۆ پشکنینی وێنە ناردراوەکان لەلایەن ئەم کەشتییەوە بۆ لێکۆڵینەوە و دۆزینەوەی شتی نوێ لێیان.
سەرچاوەکان[دەستکاری]
|کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە Telescope تێدایە.|
|
<urn:uuid:113d2f26-906d-480e-ab1e-f43cef34ac19>
|
CC-MAIN-2017-04
|
https://ckb.wikipedia.org/wiki/%D8%AA%DB%8E%D9%84%DB%8C%D8%B3%DA%A9%DB%86%D9%BE
|
2017-01-19T10:42:35Z
|
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2017-04/segments/1484560280587.1/warc/CC-MAIN-20170116095120-00004-ip-10-171-10-70.ec2.internal.warc.gz
|
ckb
| 0.996743 |
Arab
| 107 |
{"ckb_Arab_score": 0.9967433214187622}
|
یه‌كێتی ئه‌وروپا ئه‌مڕۆ پێنج شه‌ممه لوتكه‌یه‌كی دوو ڕۆژی له بروكسڵ دەست پێدەكات و تیایدا ڕێبه‌رانی 25 ووڵاتی سه‌ر به یه‌كێتی ئه‌وروپا باس له ئه‌ندامێتی توركیا له ناو یه‌كێتیه‌كه‌یان دەكه‌ن.
په‌رله‌مانی ئه‌وروپی له ڕۆژی چوارشه‌ممه‌دا گوتویانه دەبێت ئه‌و ووتوێژانه بێ دواخستن دەست پێبكات.
ژمارەیه‌ك له ووڵاتانی ئه‌وروپی ناڕازی بوونی خۆیان نیشاندا به‌رامبه‌ر به دانی مافی ئه‌ندامێتی به توركیا به‌هۆی ئه‌و سه‌رپێچیانه‌ی له مافی مرۆڤی كردووە و دوو دڵی له باوەڕپێكردن به حكومه‌تێكی به ڕێبه‌رایه‌تی قوبروسیه یۆنانیه‌كان له دورگه‌ی قوبروسدا.
سه‌رۆك وەزیری توركیا رەجه‌ب ته‌یب ئۆردوگان گوتویه‌تی ووڵاته‌كه‌ی هه‌موو مه‌رجه‌كانی بوون به ئه‌ندامی به‌جێ هێناوە و ههڕەشهی ئه‌وەی كردووە كه پهیوەندییهكانی له‌گه‌ڵ یه‌كێتی ئه‌وروپادا ڕابگرێت، ئه‌گه‌ر هاتوو مه‌رجی زیاتر له‌سه‌ڕ توركیا دابنێن.
|
<urn:uuid:708b93d6-e8ff-4244-a763-4b0915179626>
|
CC-MAIN-2017-04
|
http://www.dengiamerika.com/a/a-58-a-2004-12-16-5-1-89165652/943031.html
|
2017-01-21T20:01:15Z
|
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2017-04/segments/1484560281202.94/warc/CC-MAIN-20170116095121-00398-ip-10-171-10-70.ec2.internal.warc.gz
|
ckb
| 0.989108 |
Arab
| 7 |
{"ckb_Arab_score": 0.9891078472137451}
|
وێندی چەنگ:
ئۆتیزم - ئەوەی دەیزانین و ئەوەی هێشتا نایزانین
لەم وتە پڕ راستىیەدا، (وێندی چەنگ)ی شارەزای جینەکان باسى ئەو زانیارییانە دەکات کە لەبارەی ناڕێکی ئۆتیزمەوە دەیزانین - بۆ نمونە، ئۆتیزم چەندین هۆکاری هەیە کە رەنگە پێکەوە گرێدرابن. لەودیو نیگەرانییەکان لەبارەی دەستنیشاکردنی ئەم ناڕێکىیە، چەنگ و تیمەکەی بایەخ بەو بابەتانە دەدەن کە لە رێگەی لێکۆڵینەوە و چارەسەر و گوێگرتنی وردەوە بەدەستمان هێناون.
|
<urn:uuid:f0f479c3-54c2-4967-99a9-bb09f6e2f22c>
|
CC-MAIN-2017-04
|
http://www.ted.com/talks/wendy_chung_autism_what_we_know_and_what_we_don_t_know_yet?language=ku
|
2017-01-21T19:46:27Z
|
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2017-04/segments/1484560281202.94/warc/CC-MAIN-20170116095121-00398-ip-10-171-10-70.ec2.internal.warc.gz
|
ckb
| 0.778527 |
Arab
| 29 |
{"ckb_Arab_score": 0.7785266637802124, "hac_Arab_score": 0.161910280585289, "sdh_Arab_score": 0.05957125127315521}
|
دکتۆر که‌مال که‌رکوکی سه‌رۆکی په‌رله‌مانی هه‌رێمی کوردستان له گفتوگۆیه‌کدا له‌گه‌ڵ هاوکارمان حه‌یده‌ر که‌ریم ده‌ڵێت ئه‌و کۆنگرانه‌ی سه‌باره‌ت به مه‌سه‌له‌ی که‌رکوک و مادده‌ی 140 ی ده‌سـتوری عێراق سـازی ده‌که‌ن ته‌نها بۆ ئه‌وه‌یه به شێوه‌یه‌کی ناڕاسته‌وخۆ بهدیلێـکی بۆ بدۆزنه‌وه. ده‌شڵێت ئێمه‌ش پـێمان گوتوون به هیچ بڕیارێـک یاخود یاسایه‌ک ناتوانن ئه‌و مادده‌یه هه‌ڵبوه‌شـێنـنه‌وه.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی گفتوگۆكه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 8:32 خوله‌كه.
|
<urn:uuid:1f3aebeb-f4d5-4bc0-96b9-6405712eada6>
|
CC-MAIN-2017-04
|
http://www.dengiamerika.com/a/a-58-2009-11-24-voa5-89224782/953597.html
|
2017-01-22T22:25:48Z
|
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2017-04/segments/1484560281649.59/warc/CC-MAIN-20170116095121-00225-ip-10-171-10-70.ec2.internal.warc.gz
|
ckb
| 0.997037 |
Arab
| 9 |
{"ckb_Arab_score": 0.9970371127128601}
|
سـبه‌ینێ 31 ی یه‌ک هه‌ڵـبژاردنه‌کانی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاکانی عێراق له 14 پارێزگای وڵاته‌که به‌ڕێوه‌ده‌چێت. ئه‌رکی ئه‌م ئه‌نجومه‌نانه دابینکردنی خزمهتگوزاریـیهکانه له پارێزگاکاندا. هه‌ڵـبژاردن له هه‌رسێ پارێزگای هه‌ولێر و سـلێمانی و دهۆکدا ناکرێن که له ژێر به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردسـتاندان و ههرههاش له پارێزگای که‌رکوک دواخراوه بۆ واده‌یه‌کی نادیار به‌هۆی ئه‌و ناکۆکیـیانه‌ی له‌سه‌ر ڕوانیـنهکان به‌رامبه‌ر به ئایندهی ئه‌م شـاره فره نه‌ژاد و فره ئاین و فره ئاینزایه هه‌یه.
به‌هۆی وه‌ک چاودێران ده‌ڵێن ئه‌و پهرهسـهندنه ئاسـایشـیـیانهی له عێراقدا له‌م چه‌ند سـاڵه‌ی ڕابردوودا هاتوونه‌ته کایه ده‌شـێت ههڵـبژارنهکان له بارێـکی سه‌قامگیری ئاسـایشـیدا به‌ڕێوه‌بچن، به‌ڵام ژه‌نه‌ڕاڵ عه‌بدولکه‌ریم خه‌ڵه‌ف ده‌مڕاسـتی وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراق له لێـدوانێـکی ڕۆژنامه‌وانیدا ئاماژه‌ی به هه‌بوونی زانیاری کردووه که تۆڕی تێرۆرکاری ئه‌لقاعیده پـلانی تێـکدانی ڕه‌وشی هه‌ڵـبژاردنه‌کانی هه‌یه.
سـاڵی 2005 هه‌ڵـبژاردنێـکی تری ئه‌نجومه‌نه‌کانی پارێزگاکان له عێراق کرا، وه‌لێ ئه‌وکات زۆرینه‌ی لایه‌نه‌کانی عه‌ره‌بی سـوننه له عێراقدا به‌شـداریـیان نه‌کرد به پـێچه‌وانه‌ی لایه‌نه‌کانی شـیعهئاینزاکانهوه که زۆربه‌یان به‌شـداریـیان کرد و ئه‌مه‌ش فاکته‌ری سه‌ره‌کی بوو که شـیعه‌کان به گشـتی له زۆرینه‌ی پارێزگاکانی عێراقدا زۆربه‌ی کورسـیـیه‌کانی ئه‌نجومه‌نه‌کانی پارێزگاکانیان به‌ده‌ست بهێنن، به‌ڵام بۆ ئه‌م هه‌ڵبژاردنه‌ی سبه‌ی شه‌ممه زۆربه‌ی لایه‌نه‌کانی عه‌ره‌بی سوننه به‌شـداری ده‌که‌ن، ته‌نها هه‌ندێـک لایه‌ن نه‌بن که دژی پـرۆسه‌ی سـیاسی عێراقین و خۆیان له خانه‌ی یاخیبوواندا دهبینـنهوه، وه‌لێ هاوکات زۆرێـک له شـیکهرهوه سـیاسیـیه‌کانی عێراقی پـێـیانوایه ئه‌گه‌ربێت و ئه‌م هه‌ڵـبژاردنه ڕه‌وایی پـێبڕێت و بێ گێرمه‌وکێشه کۆتایی پێبێت ده‌شـێت گۆڕان به‌سه‌ر دیدوبۆچوونی ئه‌و لایهنانهشـدا بهێنێت.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی به‌رنامه‌که بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 15:26 خوله‌كه.
|
<urn:uuid:e9705382-2b46-4d72-a94d-fd0e889514a7>
|
CC-MAIN-2017-04
|
http://www.dengiamerika.com/a/a-58-2009-01-30-voa6-89231102/954632.html
|
2017-01-18T20:16:01Z
|
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2017-04/segments/1484560280319.10/warc/CC-MAIN-20170116095120-00391-ip-10-171-10-70.ec2.internal.warc.gz
|
ckb
| 0.990622 |
Arab
| 8 |
{"ckb_Arab_score": 0.9906218647956848}
|
ڕه‌خنه‌گرانی ڕێبازی له‌شـکری ئه‌مه‌ریکایی مشـتومڕ له‌سه‌ر که به "Don't Ask, Don't Tell" ناسراوه واته " نه بـپـرسه و نه بیڵێ" ئاهه‌نگ ده‌گێڕن سه‌باره‌ت به بڕیاری هه‌ڵوه‌شـاندنه‌وه‌ی.
ڕۆژی شه‌ممه سیناتی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا به 65 ئه‌رێ و 35 نه‌رێ ده‌نگیان دا بۆ هه‌ڵوه‌شـاندنه‌وه‌ی ئه‌و ڕێبازه، ئه‌مه‌ش پاش ئه‌وه‌ی زوویه‌کی هه‌فته‌که ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانیش هه‌مان هه‌نگاویان نا. ڕێبازه‌که به‌سه‌ر هاوجنسبازانی ناو له‌شـکری سه‌پاندبوو که هه‌سته سێکسیـیهکانیان به نهێنی بهێڵنه‌وه، ئه‌گه‌ر نا ئه‌وا له له‌شـکر ده‌رده‌کرێن.
ڕۆژی شه‌ممه سه‌رۆک ئۆباما له ڕاگه‌یاندنێـکدا گوتی یاساکه ئاسایشی نیشـتیمانی وڵاته‌که به‌هێز ده‌کات، کاتێـک بنه‌ما بنچینهیـیهکان ده‌پارێزێت ئه‌وه‌ی ئه‌م وڵاته‌ی له‌سه‌ر دامه‌زراوه. ئه‌و پـێشـبینی ده‌کات له‌م هه‌فته‌یه‌دا یاساکه مۆربکات.
جێی ئاماژه پـێـکردنه نزیکه‌ی 14 هه‌زار سه‌ربازی ئه‌مه‌ریکایی له خزمه‌تی له‌شـکری به پـێی یاسای " نه بـپـرسه و نه بیڵێ" ده‌رکراون له‌وه‌تای له سـاڵی 1993 وه له سه‌رده‌می سه‌رۆک بێل کلنتنه‌وه ده‌رچووه.
وه‌زیری به‌رگری ئه‌مه‌ریکا ڕۆبه‌رت گه‌یتس پـێشوازی له په‌سه‌ندکردنی به‌رنووسه‌که کرد، به‌ڵام گوتی ئه‌م سیاسه‌ته نوێـیه ده‌سـتبه‌جێ جێبه‌جێ ناکرێت.
|
<urn:uuid:3ac5560b-547c-4982-ac19-ee139b84ca0a>
|
CC-MAIN-2017-04
|
http://www.dengiamerika.com/a/us-military-19dec10-112153419/964090.html
|
2017-01-24T19:17:20Z
|
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2017-04/segments/1484560285244.23/warc/CC-MAIN-20170116095125-00509-ip-10-171-10-70.ec2.internal.warc.gz
|
ckb
| 0.999229 |
Arab
| 8 |
{"ckb_Arab_score": 0.999228835105896}
|
كۆبوونه‌وه‌ی خۆێندكاران بۆ پشتیوانیی له مامۆستایان له سلێمانی
بەشێک لە خوێندکارانى قۆناغى ئامادەیی سلێمانى به‌مه‌به‌ستی پشتیوانیی له داواكاریی مامۆستایان و هه‌روه‌ها کەمکردنەوەى پڕۆگرامەکانى خوێندن، له به‌رامبه‌ر په‌روه‌ده‌ی ڕۆژئاوای سلێمانیدا ده‌ستیاندایه كۆبوونه‌وه.
ڕۆژی شەممە ١٨ی مانگی به‌فرانبار، ژمارەیەک لە خوێندکارانى ئامادەییەکانى سلێمانى به نیشانه‌ی ناڕەزایەتیی و به مه‌به‌ستی پشتگیریی له مافه ڕه‌واكانی مامۆستایان بۆ پێدانی مووچه و لابردنی سیستمی پاشه‌كه‌وتی مووچه، كۆبوونه‌وه‌كه‌یان له به‌رامبه‌ر به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی په‌روه‌ده‌ی ڕۆژئاوا ڕێكخست و شەقامى سەرەکیی "سالمی"یان به‌ست. خۆێندكارانی ناڕازیی ده‌ڵێن، هەفتەى پێشوو لەگەڵ بەڕێوەبەرى پەروەردەى سلێمانى کۆبووینەوە و داواى کەمکردنەوەى پرۆگرامەکانى خوێندنمان کرد، چوونکە بەهۆى بایکۆتەوە ماوه‌ی دوو مانگ ده‌بێ وانەی خوێندنمان فەوتاوە. وتیشیان، وابڕیاربوو هەتا کۆتایى ئه‌م هەفتەیه، بەڕێوەبەرى پەروەردەى سلێمانى وەڵاممان بداتەوە، كه‌چی هەتا ئیستا وەڵامى نەداوینەتەوە و هه‌ر ئه‌مه‌ش بووه‌ته هۆی ئه‌وه‌یكه ده‌ست بده‌ینه كۆبوونه‌وه.
|
<urn:uuid:a418bbc9-057a-47c9-b988-56feaa564d31>
|
CC-MAIN-2017-04
|
http://komalah.org/index.php/hawalakan/13556.html
|
2017-01-20T18:03:20Z
|
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2017-04/segments/1484560280850.30/warc/CC-MAIN-20170116095120-00498-ip-10-171-10-70.ec2.internal.warc.gz
|
ckb
| 0.988632 |
Arab
| 8 |
{"ckb_Arab_score": 0.9886322617530823}
|
شـاری دیترۆیتی ویلایه‌تی میشیگن ده‌بێته گه‌وره‌ترین شـاری ئه‌مه‌ریکا که له مێژوودا داوای ڕاگه‌یاندنی مایهپـوچی خۆی بکات، تاوه‌کو له ڕێگه‌ی دادگاوه خۆی له قه‌رزدارانی ڕزگاربکات.
به‌ڕێوه‌به‌رێـکی دارایی که له لایه‌ن ویلایه‌تی میشیگنهوه دانراوه، ڕۆژی پـێنجشه‌ممه داواکه‌ی داوه‌ته دادگای فیدراڵی تایبه‌ت به مایه‌پوچی.
ده‌یڤد بنگ سه‌رۆکی شـاره‌وانی دیترۆیت ده‌ڵێت هیواداره ئه‌م هه‌نگاوه بـبێته مایه‌ی سه‌رده‌مێـکی نوێی شـاره‌که که له ئێسـتادا به ده‌ست زیاتر له 300 ملیۆن دۆلار له که‌می بوجه و قه‌رزاری نزیکه‌ی 14 ملیار دۆلار ده‌ناڵێنێت.
په‌سه‌ندکردنی داواکه پـێویستی به واژوی ڕیک سنایده‌ر فه‌رمانڕه‌وای ویلایه‌تی میشیگن هه‌یه.
شـاری دیترۆیت له ڕابردوودا چواره‌م گه‌وره‌ترین شـاری ئه‌مه‌ریکا بوو و له سـاڵی 1950 ژماره‌ی دانیشتوانی گه‌یشته 1.8 ملیۆن که‌س، به‌ڵام له ئه‌مڕۆدا بۆ 685 هه‌زار که‌س که‌مبووه‌ته‌وه، ئه‌مه‌ش به‌هۆی زۆری تاوان له شـاره‌که و که‌مبوونه‌وه‌ی هه‌لی کار که زیاتر له‌سه‌ر پـیشـه‌سـازی ئۆتۆمبیل به‌نده.
|
<urn:uuid:e8f9f260-3e27-4385-9c8f-fe460d384a5c>
|
CC-MAIN-2017-04
|
http://www.dengiamerika.com/a/1705149.html
|
2017-01-19T10:50:27Z
|
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2017-04/segments/1484560280587.1/warc/CC-MAIN-20170116095120-00507-ip-10-171-10-70.ec2.internal.warc.gz
|
ckb
| 0.991969 |
Arab
| 11 |
{"ckb_Arab_score": 0.9919689893722534}
|
ڕۆژی دووشه‌ممه دوو بۆمب له ئه‌فغانسـتان ته‌قیونه‌ته‌وه و بوونه‌ته مایه‌ی کوژرانی 9 منداڵ و برینداربوونی 4 منداڵی دیکه له‌گه‌ڵ باوکێـکدا.
خوێناوی‌ترین ته‌قینه‌وه‌یان له ناوچه‌ی پاکتیای ڕۆژهه‌ڵاتی وڵاته‌که بوو. له‌و ده‌مه‌ی کۆمه‌ڵێـک منداڵ له‌سه‌ر شه‌قامێـکی نزیک ماڵه‌که‌یان یاریـیان ده‌کرد، بۆمبه‌که پـیاندا ته‌قیوه‌ته‌وه و له ئاکامدا 9 منداڵ کوژراون و 3 منداڵی دیکه برینداربوون که هه‌موویان منداڵی یه‌ک خێزان بوون.
له ناوچه‌ی زابولی باشوری ئه‌فغانستانیش بۆمبێـکی لاڕێ به ئۆتۆمبیلێـکدا ته‌قیوه‌ته‌وه و شۆفێـرهکه و منداڵێـکی برینداربوون، به‌ڵام 2 منداڵی دیکه‌ی گیانیان له‌ده‌سـتداوه.
له لایه‌کی دیکه‌وه ئه‌و شه‌ش ته‌رمه‌ی ڕۆژی یه‌کشه‌ممه له ناوچه‌ی قه‌نده‌هار به جلوبه‌رگی سیڤیله‌وه دۆزرابوونه‌وه و هه‌موویان سه‌ربڕابوون، به‌پـێی لێـکۆڵینه‌وه‌کانی پـۆلیس و پـزیشکی داد ده‌رکه‌وت ته‌رمی ئه‌و پـۆلیسانهیه که چه‌ند ڕۆژێـک له‌مه‌وبه‌ر له ناوچه‌ی زابول ڕفێندرابوون.
|
<urn:uuid:5347ea51-1a6d-479b-aade-f7c73422e8b3>
|
CC-MAIN-2017-04
|
http://www.dengiamerika.com/a/1792549.html
|
2017-01-21T21:46:36Z
|
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2017-04/segments/1484560281226.52/warc/CC-MAIN-20170116095121-00323-ip-10-171-10-70.ec2.internal.warc.gz
|
ckb
| 0.999591 |
Arab
| 13 |
{"ckb_Arab_score": 0.9995912909507751}
|
بڕیاره ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان بۆ ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ش به‌رده‌وامبێت له گفتوگۆکانی ده‌رباره‌ی به‌رنووسی بڕیارێـک بۆ مه‌حکومکردنی توندوتیژیـیه‌کان له سوریا، ئه‌مه‌ش له کاتێـکدا هێزه‌کانی ئاسایشی سوریا سه‌رکوتکردنه‌کانیان له دژی نه‌یارانی حکومه‌ت زیاتر کردووه.
ئه‌نجومه‌نی ئاسایش دووه‌م ڕۆژی گفتوگۆکانی ده‌سـتپـێـده‌کات سه‌باره‌ت به هێرشی هێزه‌کانی سه‌رۆک به‌شـار ئه‌لئه‌سه‌د بۆ سه‌ر خه‌ڵـکی سیڤیلی سوریا ئه‌وانه‌ی ناڕه‌زایی به‌رامبه‌ر حکومه‌ت ده‌رده‌بڕن.
هاوکات حکومه‌تی سوریا دووچاری گوشـاری زیاتری نێونه‌ته‌وه‌یی بووه له‌سه‌ر سه‌رکوتکردنی دڕندانه‌ی بۆ خه‌ڵـکی خۆی. ئیتاڵیا ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه باڵیۆزی خۆی له سوریا بانگهێشـتکرد.
چاوه‌ڕوان ده‌کرێت هه‌ر ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریکا له‌گه‌ڵ چالاکوانانی سیاسی سوری له واشنتن کۆبـبێته‌وه. ئه‌م کۆبوونه‌وه‌یه ده‌بێته یه‌که‌م هه‌وڵی خانم هێله‌ری بۆ له نزیکه‌وه ئاگاداربوون له ئۆپـۆزسیۆنی سوری له ده‌ره‌وه له‌وه‌تای له مانگی سێـیه‌وه خۆپـیشـاندانه‌کانی دژه حکومه‌ت ده‌سـتیان پـێـکردووه.
له سوریاش، دانیشـتوانی شـاری حه‌ما گوتیان تانکه‌کانی له‌شـکر شه‌وی دووشه‌ممه ده‌سـتیان کرده‌وه به تۆپـبارانکردنی خه‌ستی شـاره‌که. ئاژانسی هه‌واڵه‌کانی ڕۆیته‌رز ده‌ڵێت 3 هاوڵاتی دیکه‌ی سیڤیل ڕۆژی سێشه‌ممه کوژراون کاتێـک هێزه‌کانی سه‌ر به به‌شـار ئهلهئهسهد ته‌قه‌یان له خه‌ڵـکی شـاره‌که کردووه.
چالاکوانان و گه‌واهده‌ران ده‌ڵێن له میانه‌ی هێرشه‌کانی ڕۆژی دووشه‌ممه‌ی هێزه‌کان له چه‌ند شـارێـکدا به لای که‌م 24 که‌سی سیڤیل کوژراون.
|
<urn:uuid:a9e440c5-1880-4de8-bab2-6640d20d8444>
|
CC-MAIN-2017-04
|
http://www.dengiamerika.com/a/syria-2aug11-126585328/972751.html
|
2017-01-23T02:43:04Z
|
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2017-04/segments/1484560281746.82/warc/CC-MAIN-20170116095121-00231-ip-10-171-10-70.ec2.internal.warc.gz
|
ckb
| 0.996924 |
Arab
| 9 |
{"ckb_Arab_score": 0.9969240427017212}
|
له سه‌ردانێـكی كتوپـڕی بێ پـێش وه‌خت ڕاگه‌یاندراودا سه‌رۆك جۆرج بوش و
لـێـپـرسـراوانی باڵای به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیـیه‌كه‌ی گه‌یشـتنه عێراق.
سه‌رۆك بوش و كۆنده‌لیزا ڕایسی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا و هه‌روه‌ها ستیفن هادلی ڕاوێژكاری ئاسایشی نیشـتیمانی ئه‌مریكایی ڕۆژی دووشه‌ممه له بنكه‌یه‌كی ئاسـمانی له پارێزگای ئه‌نبار له ڕۆژئاوای به‌غدا نیشـتنه‌وه. هاوكات وه‌زیری به‌رگری ئه‌مریكا ڕۆبه‌رت گه‌یتس ئه‌ویش خۆی به جیا گه‌یشـته عێراق.
سه‌رۆك بوش به‌نیازه له سه‌ردانه‌كه‌یدا بۆ عێراق له‌گه‌ڵ به‌رپـرسـانی باڵای عێراقی و هه‌روه‌ها ئهفسـهرانی له‌شـكری ئه‌مریكایی كۆبـبێته‌وه.
سه‌رۆك بوش له‌و ده‌مه‌ی به ڕێوه‌بوو بۆ كۆبوونه‌وه‌كانی هه‌رێمی له وڵاتی ئوسترالیا بڕیاری سه‌ردانی عێراقی دا.
شـایانی باسه ئه‌م سه‌ردانه‌ی ڕۆژی دووشه‌ممه‌ی سه‌رۆك بوش بۆ عێراق، به هه‌فته‌یه‌ك به‌ر له‌وه دێت كه بڕیاره كاربه‌ده‌سـتانی له‌شـكری ئه‌مریكایی و هه‌روه‌ها لـێـپـرسـراوانی دیبلۆماتی له عێراق هه‌ڵـسه‌نگاندنی به‌ره‌و پـێشـچوون له عێراق له‌و ده‌مه‌وه‌ی ژماره‌ی سه‌ربازانی ئه‌مریكایی له‌و وڵاته‌دا زیادكراون پـێشـكه‌ش به كۆنگرێسی ئه‌مریكایی بكه‌ن. ئه‌مه سێهه‌مین سه‌ردانی سه‌رۆك بوش بۆ عێراق، پـێشـتر دوو سه‌ردانی له سـاڵانی 2003 و 2006 بۆ عێراق كردبوو.
سه‌باره‌ت به‌م هه‌واڵه په‌یامنێری به‌شی كوردی ده‌نگی ئه‌مریكا له به‌غدا سروه عه‌بدول واحید ڕاپـۆرتێـكی ئاماده‌كردووه. هه‌روه‌ها په‌یامنێری به‌شی ئینگلیزیش ئاڵ په‌یسن له بنكه‌ی ئاسـمانی ئه‌لئه‌سه‌د له پارێزگای ئه‌نبار ڕاپـۆرتێـكی ئاماده‌كردووه و هاوكارمان جانی دیلان وه‌رگێڕاوه‌ته سه‌ر زمانی كوردی.
ده‌توانن گوێبیستی هه‌ردوو ڕاپـۆرته‌كه بن له ڕێـگه‌ی كلیـككردنی ئه‌و دوو فایله ده‌نگیـیه‌ی سه‌ره‌وه.
|
<urn:uuid:7b92cdda-b116-4c8a-9bdd-6c59b910f769>
|
CC-MAIN-2017-04
|
http://www.dengiamerika.com/a/a-58-2007-09-03-voa4-89188287/946983.html
|
2017-01-17T19:21:21Z
|
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2017-04/segments/1484560280065.57/warc/CC-MAIN-20170116095120-00146-ip-10-171-10-70.ec2.internal.warc.gz
|
ckb
| 0.983932 |
Arab
| 7 |
{"ckb_Arab_score": 0.9839318990707397, "sdh_Arab_score": 0.014077293686568737}
|
ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان سێهه‌مین بڕیاری سـزادانی ئابوری سه‌ر ئێرانی په‌سه‌ندكرد. هاوكات ئه‌مریكا و وڵاتانی ئه‌وروپایی خه‌ریكی به‌ده‌سـتهێنانی پـشـتیوانین بۆ بڕیاری نوێی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان دژی تاران.
هاوكارمان موعته‌به‌ر شـیروانی له‌و باره‌یه‌وه وتووێـژی
له‌گه‌ڵ هه‌ر یه‌ك له، چارڵس كۆپچهن پـرۆفیسـۆری كاروباری نێونه‌ته‌وه‌یی له زانكۆی جۆرج تاون و دكتۆر شـههرام چوبین به‌ڕێوه‌به‌ری ناوه‌ندی توێژینه‌وه‌ی ژنێڤ بۆ ڕێبازی ئاسایش كردووه و پاشـان ڕاپـۆرتێـكی له‌سه‌ر بنچینه‌ی تێڕوانیـنهكانیان ئاماده‌كردووه.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی ڕاپـۆرته‌كه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیه‌ی سه‌ره‌وه، ماوه‌كه‌ی 5:40 خوله‌كه.
|
<urn:uuid:63e9fc1e-6b24-4fcc-9547-776ec2840a3a>
|
CC-MAIN-2017-04
|
http://www.dengiamerika.com/a/a-58-2008-03-05-voa6-89222912/953199.html
|
2017-01-17T19:19:16Z
|
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2017-04/segments/1484560280065.57/warc/CC-MAIN-20170116095120-00146-ip-10-171-10-70.ec2.internal.warc.gz
|
ckb
| 0.990079 |
Arab
| 9 |
{"ckb_Arab_score": 0.9900794625282288}
|
تیرۆر لە خۆرئاوا، راڤەکاری و شیکردنەوەی ئەو فەنتازیا و عەقڵیەتە کوشندەییەی کە لەپشت ئەو جیهادیانەوە ئامادەگی هەیە بۆ بەرپاکردنی هێرشی وەک ئەوەی شاری نیس لە فەرەنسا و هاوکات چەقۆکێشەکەی داعش لە ئەڵمانیا جێی لێکۆڵینەوەو توێژینەوەی و وتووێژینەوەی رژدن. جیهادییەکان و ناوەندە ئیسلامییە توندڕەوەکان لە ئەوروپا تێکڕا بونەتە جێی پرسیار و لێکۆڵینەوە. کردنەوەی چەندین دەروازەی راڤەکاریی و وردبونەوە لە تیرۆر و جیهادگەرایی تێکڕا چاودێرانی خستۆتە بەردەم کۆمەڵێک رەهەندی جومگەیی کە تێکڕا گفتوگۆ‌و شیکاریی گەورە دەخوازێت، رەوشی مرۆڤبوون و مەترسی لەسەر تەواوی بەها مرۆیی و سروشتی و مۆڕاڵی و مێژووییەکانی مرۆڤایەتی راماندەگرێت لەبەردەم گومان و بەرپرسیارێتی گەورەدا. کێشەکە تەنها تیرۆر نییە، داعش و مەترسییەکانی تیرۆر سەرجەم جیهانی لەیەک گۆڕەپانی جەنگ و پڕ کێشمەکێشی سەربازی و ناوچەیی و ئاینییدا کۆکردەوە، بەڵام ئایا خودی مرۆڤ و پەروەردە و ئاین و جیهان بەشدار نیین لەم نەهامەتییە گەورەیەدا
ئایا جیهادییەکان و رادیکالیستە ئیسلامییەکانی خۆرئاوا مەترسییەکی گەورەی شارستانی و کۆمەڵایەتین بۆ وڵاتانی خۆرئاوا؟
بۆ ئەم مەبەستە ئاسۆ جەبار لەدەنگی ئەمریکاوە بۆ بەرنامەی رەهەندەکان وتووێژێکی لەگەڵ نوسەر و لێکۆڵەرەوە بەکر عەلی سازکردووە.
بەکر عەلی دەڵێت"جیهاد و تیرۆر وەک فۆرمێکی گرنگی جیهادی مۆدێرن پشتئەستور بە بنەما ئاینییەکەی خۆی کە قورئانە؛ فەرمودەکانە، بەمپێیە ئەم رووداوانەی کە روودەدەن لەئاستی کۆدا یان تاکوتەرادا بێت خاڵی نیە لەهیچ بنەمایەکی ئاینی خۆی؛ بەڵکو لەو سەرچاوە ئاینییەی خۆی ئاوی خواردۆتەوە"
هەروەها دەڵێت "ئەو دوو کردەوە تیرۆریستییەی کە لەفەرەنساو ئەڵمانیادا رویاندا بەڵگەنەویستەیەکی تەواوە کە لەناو فیکری سیاسی ئیسلامدا تیرۆر فۆرمی جۆراوجۆر و جیاوازی هەی؛ لەکوێدا دەرفەت هەبوو کەسێکی جیهادیست دەتوانێت هەستێت بەکارێکی جیهادیانە"
سەبارەت بە هاندەرە هەرە بنەڕتییەکانی تیرۆریستە جیهادییەکان بەکر عەلی دەڵێت "لەڕاستیدا ئەوان پشتئەستورن بەیەک بنەما؛ ئەویش ئەوەیە کە جیهاد ئەوەیە کە لەکوێدا دەتوانیت چالاکی بنوێنیت دەتوانیت بەهەر شێوەیەک بێت بەرامبەر هەر کەسێک بێت و لەهەر کاتێکیشدا بێت"
هاوکات دەڵێت "بزانین ئەو عەقڵیەتە چییە کە ئەگاتە ئەو بڕاوایەی بچێتە ناو شوێنێکی گشتییەوە و خەڵکانی بێ چەک و بێ گوناه بێ بەرپرسیار لەهیچ کێشەیەکی دنیا؛ بچیت تۆ بە لۆرییەک بیانشێلیت یان بە چەقۆ و تەور زامداریان بکەیت و بیانکوژیت. ئەم عەقڵییەتە، ئەم باوەڕە لەچییەوە هاتووە، ئەم عەقیدە دینییە چۆن هانی مرۆڤێکی وا دەدات پەروەردەی بکات و ببێت بە دڕندەیەکی ئەوتۆ کە خەڵکی بێ گوناه و سیڤیڵ بکوژێت. ئەمە پرسیارێکە دەبێت بمانگەڕێنێتەوە بۆ جەوهەری ئەو ماددەیەی کە ئەم بونەوەرەی دروستکردووە، جگە لەدین هیچ شتێکی تر نیە"
هەروەها لەبارەی دنیابینی سیاسی ئەوروپییەکان لەبارەی رۆژهەڵاتی ناوەڕاستەوە بەکر عەلی دەڵێت "سیاسەتی خراپی ئەورپییەکان لەپێناو بەرژەوەندی ئابوری خۆیاندا چاوپۆشیان لە زۆرێک لە رژێم و سیستمە دیکتاتۆرییەکانی ناوچەی خۆرهەڵاتی ناوەڕاست و بەرەو خوار کردووە، ئەوەش بۆتە مایەی ئەوەی کە ئەو رژێمانە چەوسانەوەیەکی دینی و ئیتنی و کولتوری ئەنجام بدەن و لەئەنجامی ئەو چەوسانەوەیەش ئەو تەقینەوانە لە سوریا و عێراق دا روویدا و گروپگەلێکی زۆریش هەڵاتن بەرەو دەرەوەی ئەو هەرێمەی خۆیان و لەئەوروپا نیشتونەتەوەو لەئەوروپاش وا بەئاسانی دانانیشن. بۆ؟ چونکە ئەمانە بەرهەمی مێژووییەکی درێژی توندوتیژین، تەنها بە کردەوەی تیرۆریستی ئاسودە دەبنەوە".
لە ڕێگەی ئەم بەستەرەوە دەتوانن گوێبیستی تەواوی وتووێژەکە ببن...
|
<urn:uuid:6e78906a-3aec-49c7-b293-0fd2ce7aa017>
|
CC-MAIN-2017-04
|
http://www.dengiamerika.com/a/isis/3427450.html
|
2017-01-19T00:17:25Z
|
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2017-04/segments/1484560280410.21/warc/CC-MAIN-20170116095120-00054-ip-10-171-10-70.ec2.internal.warc.gz
|
ckb
| 0.713663 |
Arab
| 12 |
{"ckb_Arab_score": 0.7136626243591309, "sdh_Arab_score": 0.19817812740802765, "hac_Arab_score": 0.08802391588687897}
|
وه‌زیری به‌رگری وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا، دۆناڵد ڕامسـفـڵد ده‌ڵێت هۆ هه‌ن بۆ ئه‌و
گهشـبیـنیـیهی له ئه‌فغانسـتاندا هه‌یه پـێـنج سـاڵ پاش كه‌وتنی ڕژێـمهكهی تاڵیبانه‌كان.
ڕۆژی شه‌ممه له ڕۆژنامه‌ی واشـنتۆن پـۆستی ئه‌مریكیدا دۆناڵد ڕامسـفـڵد نووسـیوێـتی وێـڕای زۆربوونی به‌روبوومی ئه‌فیون و توندوتیژیـیه‌كان له باشوری ئه‌فغانسـتان، به‌ڵام به گشـتی بارودۆخه‌كه هیوا به‌خشه.
له‌م گوتاره‌دا وه‌زیری به‌رگری ئه‌مریكا ئاماژه‌ی به ژماره‌یه‌ك په‌ره‌سه‌ندن داوه، له‌وانه گه‌شه‌كردنی ئابوری سێ ئه‌وه‌نده زیادی كردووه به به‌راوردكردن له‌گه‌ڵ پـێـنج سـاڵ له‌مه‌وپـێش، له‌شـكریش هه‌موو مانگێـك نزیكه‌ی هه‌زار سه‌رباز زیاد ده‌كات، وه له ڕووی ناردنی منداڵان بۆ به‌ر خوێندن به ڕێـژه‌ی له سه‌دا 500 زیادی كردووه.
هه‌روه‌ها ڕامسـفـڵد باسـیشی له هه‌ندێ شـكست كرد، له‌وانه زیادبوونێـكی به‌رچاو له به‌رهه‌مهێنانی تلیاك و ئه‌و توندوتیژیانه‌ی له لایه‌ن یاخیبووانه‌وه ئه‌نجام ده‌درێت.
|
<urn:uuid:e6f027e7-e255-485d-9348-065ea008d8be>
|
CC-MAIN-2017-04
|
http://www.dengiamerika.com/a/a-58-2006-10-07-voa9-89190987/947555.html
|
2017-01-22T14:19:24Z
|
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2017-04/segments/1484560281426.63/warc/CC-MAIN-20170116095121-00356-ip-10-171-10-70.ec2.internal.warc.gz
|
ckb
| 0.993654 |
Arab
| 8 |
{"ckb_Arab_score": 0.9936541318893433}
|
له درێژایی به لای که‌ی له دوو هه‌فته‌ی ڕابووردودا شه‌ڕ و پێکدادانی سه‌خت هه‌بوه له نێوان له‌شکه‌ری تورک و ێزه‌کانی پارتی کرێکارانی کوردستان، به‌ڵام له هه‌ردوو ئاماری جۆرا و جۆر هه‌یه له باره‌ی زیان و ژماره‌ی کوژراوه‌کان.
فه‌رحان عوومه‌ر به‌رپرسی په‌ێوه‌ندیه‌کانی ده‌ره‌وه کۆما چڤاکن کوردستان له هه‌ڤپه‌ێڤنێکدا له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا ده‌ڵێت به پێچه‌وانه‌ی ئه‌و ده‌نگ و باسانه‌ی که له میدیای تورکی بڵاو ده‌بێته‌وه زێنێکی زۆر له ئه‌رتشی تورکیا که‌وتوه و گریللاکان له‌و شه‌ڕه‌دا باڵا ده‌ستن. به‌رپرسی ک.ج.ک ده‌ڵێت به‌لای که‌م که‌م 100 سه‌ربازی تورک کوژراوون و فه‌ره‌تر له 100 یش بریندار بوونه، له هه‌مان کاتدا له 23/7 تا ئێستا نزیکه‌ی 15 گریلاش کوژراوون. فه‌رحان عوومه‌ر له به‌رامبه‌ر ئه‌و قسانه‌ی گوایه ئێران و سوریا له پشتی هه‌ڵگیرساندنی ئه‌م شڕهدان ده‌ڵێت ئه‌وه ڕاست نییه، سه‌راپای ئه‌و شه‌ڕه به هێز و توانا و کۆنترۆڵی گریللاکان به‌ڕێوه ده‌جێت و سه‌ربه‌خۆیه و پارتی کارگه‌رانی کوردستانیش یارمه‌تی له هیچ لایه‌ن و وڵاتێکی وه‌رنه‌گرتوه و ئه‌م شۆڕشه به پشتێوانی گه‌لی کورده و ناکه‌وێته ژێر کونترۆڵی نه ئێران و نه سوریا.
|
<urn:uuid:8c9057fe-a787-431e-93cd-569e3ef7f12e>
|
CC-MAIN-2017-04
|
http://www.dengiamerika.com/a/1474469.html
|
2017-01-17T17:18:42Z
|
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2017-04/segments/1484560279933.49/warc/CC-MAIN-20170116095119-00067-ip-10-171-10-70.ec2.internal.warc.gz
|
ckb
| 0.994503 |
Arab
| 17 |
{"ckb_Arab_score": 0.9945026636123657}
|
دوابه‌دوای ئه‌و ڕاپـۆرتانه‌ی له لایه‌ن ده‌زگا زانیاریـیهکانهوه بڵاوکرانه‌وه و تیایاندا ئاماژه به به‌کارهێنانی چه‌کی کیمیاوی له سوریادا کرا، عه‌میر پـێرێتز وه‌زیری ژینگه‌ی ئیسرائیل داوای له وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا کرد ده‌سـتوه‌ربداته نێو شه‌ڕی ناوخۆی سوریاوه.
عه‌میر پـێرێتز ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه ئه‌مه‌ی ڕاگه‌یاند و گوتی ده‌بوایه له مێژه‌وه و هه‌ر له‌و ده‌مه‌ی ژماره‌ی قوربانیانی خه‌ڵـکی سیڤیل له‌و وڵاته‌دا زیایکرد، ئه‌م کاره بکردرایه.
گوتیشی " ئێمه چاوه‌ڕوانین ئه‌وه‌ی هێڵی سووری داناوه، هه‌نگاوی پـێویستیش بنێت، وه به‌ر له هه‌موو که‌سێـک و پـێش هه‌موو شتێـک ده‌بێت ئه‌مه‌ریکا ئه‌م کاره‌بکات و پاشان ته‌واوی کۆمه‌ڵی نێوده‌وڵه‌تی."
عه‌میر پـێرێتز که به ڕه‌چه‌ڵه‌ک جووی وڵاتی مه‌غریبه، گوتیشی ئه‌مه ڕاوبۆچوونی خۆیه‌تی و هیچ په‌یوه‌ندی به سیاسه‌تی ئیسرائیله‌وه نیـیه.
جێی ئاماژه‌یه پـێشـتر ئه‌مه‌ریکا گوتبووی ئه‌گه‌ربێت و چه‌کی کیمیاوی له شه‌ڕی سوریادا به‌کاربهێنرێت، ئه‌وا به به‌زاندنی هێڵی سووری له قه‌ڵه‌م ده‌دات. هه‌فته‌ی ڕابردووش گوتی پـێده‌چێت به‌کارهێنرابێت. ئیسرائیلیش لای خۆیه‌وه ده‌ڵێت به‌کارهاتووه.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی سه‌رۆک ئۆباما ده‌ڵێت به‌ر له‌وه‌ی هه‌ر بڕیارێـک بدات، ده‌بێت به‌ڵـگه‌ی ته‌واو و یه‌کلاییکه‌ره‌وه هه‌بن.
|
<urn:uuid:7bfc6121-60d5-4d6c-af7e-70c4c2bcd266>
|
CC-MAIN-2017-04
|
http://www.dengiamerika.com/a/1650434.html
|
2017-01-17T17:20:35Z
|
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2017-04/segments/1484560279933.49/warc/CC-MAIN-20170116095119-00067-ip-10-171-10-70.ec2.internal.warc.gz
|
ckb
| 0.999483 |
Arab
| 13 |
{"ckb_Arab_score": 0.9994826912879944}
|
ڕۆژی 25 ی مانگی یازده که ڕۆژی تێـکۆشـانی نێونه‌ته‌وه‌یـیه دژ به توندوتژی به‌رامبه‌ر به ژنان، له شـاری دیاربه‌کر له‌سه‌ر بانگهێشـتی بزوتنه‌وه‌ی ژنانی ئازاد و دیموکراسی ڕێـپـێوانێـک سـازکرا.
له‌و ڕێـپوانهدا به سه‌ده‌ها ژنان له‌گه‌ڵ نوێنه‌رانی ڕێـکخراوه‌کانی ژنان تیایدا به‌شـداریان کرد و دروشمی دژ به سه‌رکوتکردنی ژنانیت گوته‌وه.
خه‌جیجان فارقین په‌یامنێری ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا له دیاربه‌کر ڕاپـۆرتی له‌و باره‌یه‌وه ناردووه، ده‌توانن گوێبیسـتی بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 3:32 خوله‌كه.
|
<urn:uuid:0e6d8bec-73fe-4094-87b8-2cea74fb2d2d>
|
CC-MAIN-2017-04
|
http://www.dengiamerika.com/a/xejijan-farqin-26nov10-110856999/963317.html
|
2017-01-21T06:38:56Z
|
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2017-04/segments/1484560280929.91/warc/CC-MAIN-20170116095120-00369-ip-10-171-10-70.ec2.internal.warc.gz
|
ckb
| 0.996386 |
Arab
| 9 |
{"ckb_Arab_score": 0.9963855147361755}
|
پـێش به‌ره‌به‌یانی ڕۆژی یه‌كشه‌ممه دیكتاتۆری پـێشـووی عێراق سه‌دام حسێن له
گونده‌كه‌ی خۆی عۆجه‌ی نزیك شـاری تكریت له باكوری عێراق نێـژرا.
كاربه‌ده‌سـتانی خۆجێـیی ده‌ڵـێن ته‌رمه‌كه‌ی سه‌دام له جێـگایه‌كی ئاینی نێژراوه و له هه‌مان ئه‌و گۆڕسـتانهی كه گۆڕی هه‌ردوو كوڕه‌كه‌ی عوده‌ی و قوسه‌ی لێـیه، ئه‌وانه‌ی كه له مانگی حه‌وتی 2003 دا به ده‌سـتی هێزه‌كانی ئه‌مریكا له شـاری موسڵ كوژران.
ڕێوڕه‌سـمی ناشـتنهكهی به‌پـێـی شه‌ریعه‌تی ئیسلامه‌وه به‌ڕێوه چووه.
دوای له سـێداره‌دانی سه‌دام پـۆلیسی عێراقی بۆ ماوه‌ی چوار ڕۆژ بڕیاری داوه گه‌مارۆی شـاری تكریت بده‌ن، وه كه‌س بۆی نیـیه بچێته ناو شـاره‌كه و یان لێی ده‌ربچێت.
له لایه‌كی دیكه‌وه ڤیدیۆیه‌كی نوێ بڵاوكراوه‌ته‌وه كه تیایدا نیشـانی ده‌دات ئه‌و كه‌سـانه‌ی سه‌دام له سـێداره ده‌ده‌ن هوتاف به ناوی موقته‌دا ئه‌لسه‌در و محه‌مه‌د باقر ئه‌لسه‌دری باوكی ده‌كێشن، وه هه‌روه‌ها ئه‌وه‌ش نیشـان ده‌دات كه سه‌دام شـایهتمان ده‌هێنێت.
له‌سه‌ر ئیعدامكردنه‌كه‌ی سه‌دام كاردانه‌وه‌ی جیاجیا له‌نێو پـێـكهاته‌كانی عێراقدا هه‌یه، زۆربه‌ی شـیعه‌كان ئاهه‌نگیان به‌و بۆنه‌یه‌وه گێڕاوه، به‌ڵام سونه‌كانی سه‌ر به سه‌دام ماته‌مینی و توڕه‌یی خۆیان ده‌ربڕی.
|
<urn:uuid:cb270eea-3946-4932-8c1b-887fc47d4da7>
|
CC-MAIN-2017-04
|
http://www.dengiamerika.com/a/a-58-2006-12-31-voa3-89183567/946051.html
|
2017-01-22T12:16:32Z
|
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2017-04/segments/1484560281424.85/warc/CC-MAIN-20170116095121-00277-ip-10-171-10-70.ec2.internal.warc.gz
|
ckb
| 0.995607 |
Arab
| 13 |
{"ckb_Arab_score": 0.9956070780754089}
|
دوو نه‌خۆشخانه‌ی 200 قه‌ره‌وێله‌یی بۆ مناڵبون و مناڵان و رۆماتیزم، له‌شاری سلێمانی دروستده‌كرێت.
ئه‌مڕۆ (پێنج شه‌ممه) له‌هۆڵی پارێزگای سلێمانی، له مه‌راسیمێكدا كه هه‌ریه‌ك له‌جێگری سه‌رۆكی حكومه‌ت و وه‌زیری ته‌ندرووستی و وه‌زیری پلاندانان و پارێزگاری سلێمانی و به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ته‌ندروستی سلێمانی ئاماده‌ی بوون، بۆندی درووستكردنی دوو نه‌خۆشخانه‌ی 200 قه‌ره‌وێله‌یی بۆ مناڵبون و مناڵان و رۆماتیزم و چاره‌سه‌ری سرووشتی، له نێوان وه‌زیری ته‌ندروستی و كۆمپانیای میران واژۆ كرا.
له سه‌ره‌تای مه‌راسیمه‌كه‌دا، د.میران محه‌مه‌د به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ته‌ندروستی سلێمانی دوای خستنه‌ڕووی ژماره‌یه‌ك له نمونه‌ی كاره‌كانیان، وتی: "ده‌مانه‌وێت سلێمانی بكه‌ینه ناوه‌ندی چاره‌سه‌ر و گوندنشینانیش هه‌ست به دڵنیایی ته‌ندروستی بكه‌ن".
وتیشی: "درووستكردنی ئه‌و دوو نه‌خۆشخانه‌یه‌ش له شاره‌كه‌مان به‌شێكه له هاتنه‌دی تموحهكانمان، درووستكردنی نه‌خۆشخانه‌یه‌كیش بۆ چاره‌سه‌ری سرووشتی گرنگییه‌كی زۆری هه‌یه و كه‌رتی ته‌ندروستی به‌ره‌وپێش ده‌بات".
پاشان حه‌مید هه‌ورامی راوێژكاری گروپی كۆمپانیاكانی میران، له وته‌یه‌كیدا ئاماژه‌ی به‌وه‌دا: "ئێمه خۆشحاڵین كه ئه‌ركی درووستكردنی ئه‌و نه‌خۆشخانه‌یه له ئه‌ستۆ ده‌گرین، كه یه‌كه‌میان بریتییه له درووستكردنی نه‌خۆشخانه‌یه‌كی 200 قه‌روێله‌یی (ته‌ختی)، بۆ مناڵبون و مناڵان، كه رووبه‌ره‌كه‌ی 21 هه‌زار مه‌تر دووجایه، دووه‌میشیان نه‌خۆشخانه‌یه‌كی 200 قه‌ره‌وێله‌یی تایبه‌ته به نه‌خۆشی رۆماتیزم و چاره‌سه‌ری سروشتی، كه روبه‌ره‌كه‌ی 22 هه‌زار مه‌تر دووجایه".
دواتر د. رێكه‌وت حه‌مه‌ره‌شید وه‌زیری ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، وتی: "درووستكردنی ئه‌م نه‌خۆشخانانه له چوارچێوه‌ی كاره‌كانی وه‌زاره‌ته‌كه‌مانه بۆ پێشخستنی كه‌رتی ته‌ندروستی، كه مه‌به‌ستیشمان زیاتر به‌هێزكردنی توانا ته‌ندروستییه‌كانه بۆ باشتر خزمه‌تكردنی هاوڵاتیان".
وه‌زیری ته‌ندرووستی داواشی له كۆمپانیای میران كرد كه هه‌وڵ بده‌ن له واده‌ی خۆیدا ئه‌و دوو نه‌خۆشخانه‌یه ته‌واو بكه‌ن.
له‌به‌رده‌وامی مه‌راسیمه‌كه‌شدا عیماد ئه‌حمه‌د جێگری سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، وتی: "بواری ته‌ندروستی بوارێكی زۆر گرنگه و هه‌ر له‌سه‌ره‌تای درووستبوونی حكومه‌تی هه‌رێمیشه‌وه سه‌رجه‌م كابینه‌كان گرنگی تایبه‌تیان به‌م بواره داوه".
هیواشی خواست له‌مه‌ودا وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی ته‌نها بینای نه‌خۆشخانه دروست نه‌كات، به‌ڵكو له‌گه‌ڵ بینای نه‌خۆشخانه‌شدا گرنگی به هێنانی ئامێری پێشكه‌وتووی ته‌ندروستی و به‌هێزكردنی توانای كارمه‌نده‌كانیان بده‌ن.
له‌دوای پێشكه‌شكردنی ئه‌و وتارانه‌ش بۆندی جێبه‌جێكردنی ئه‌و دوو نه‌خۆشخانه‌یه له‌لایه‌ن وه‌زیری ته‌ندروستی و به‌ڕێوه‌به‌ری گروپی كۆمپانیاكانی كوردستان واژۆ كرا.
له‌پاش مه‌راسیمه‌كه‌ش د. میران محه‌مه‌د به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ته‌ندروستی سلێمانی، بۆ راگه‌یاندنه‌كان ئه‌وه‌ی خسته‌ڕوو كه ئه‌و دوو نه‌خۆشخانه‌یه له گه‌ڕه‌كی قڕگه‌ی شاری سلێمانی به گوژمه‌ی 62 ملیۆن و 500 هه‌زار دۆلار ئه‌نجام ده‌درێت، كه ماوه‌ی جێبه‌جێكردنی پرۆژه‌كه‌ش دوو ساڵ و شه‌ش مانگ ده‌بێت.
|
<urn:uuid:b818a6f9-4fe5-49ae-9280-c1608bdefffa>
|
CC-MAIN-2017-04
|
http://lawand.alafdal.net/t112-topic
|
2017-01-24T21:14:02Z
|
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2017-04/segments/1484560285289.45/warc/CC-MAIN-20170116095125-00093-ip-10-171-10-70.ec2.internal.warc.gz
|
ckb
| 0.973647 |
Arab
| 5 |
{"ckb_Arab_score": 0.9736474752426147, "sdh_Arab_score": 0.023790761828422546}
|
کاربه‌ده‌سـتانی له‌شـکری پاکسـتان ده‌ڵێن ئه‌وان هه‌وڵی ده‌سـتگیرکردنی دوو چه‌کدار ده‌ده‌ن که ڕۆژی شه‌ممه ده‌سـتیان له هێرشێـکدا هه‌بووه بۆ سه‌ر باره‌گای له‌شـکر له شـاری ڕاوه‌ڵپـندی نزیک ئیسلام ئاباد.
کاربه‌ده‌سـتان ده‌ڵێن له هێرشه‌که‌دا 4 چه‌کدار و به لایه‌نی که‌م 6 سه‌رباز کوژراون و هه‌روه‌ها 5 سه‌ربازی دیکه‌ش برینداربوون.
کاربه‌ده‌سـتانی پـۆلیس ده‌ڵێن چه‌کداره‌کان جلوبه‌رگی سه‌ربازیـیان پـۆشیوه و به ئۆتۆمبیله‌وه به‌ره‌و باره‌گاکه چوون و هه‌ر له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی سه‌ربازه‌کان ڕایانگرتوون ئه‌وان ده‌سـتیان به ته‌قه‌کردن کردووه.
پاش هێرشه‌که شه‌قام و ڕێـگاکانی ده‌وروبه‌ری بارگاکه داخران و ژماره‌یه‌ک هه‌لیـکۆپـته‌ری له‌شـکری به ئاسـمانی ناوچه‌که‌دا خولاونه‌ته‌وه.
تا ئاماده‌کردنی ئه‌م هه‌واڵه که‌س به‌رپـرسـیارێتی خۆی له هێرشه‌که ڕانه‌گه‌یاندووه.
ڕۆژی هه‌ینی ڕێبه‌رانی پاکسـتان گوتیان ئه‌وان له دژی چه‌کداران له ناوچه‌ی باکۆری ڕۆژئاوای وڵاته‌که‌یان ده‌سـت به هه‌ڵمه‌تێـکی نوێ ده‌که‌ن. به‌ر له‌و ڕاگه‌یاندنه به لایه‌نی که‌م 50 که‌س له هێرشێـکی خۆکوژی‌دا له شـاری پـیشـاوه‌ر کوژران.
|
<urn:uuid:b5f789fb-25b3-4e4b-8a5e-9cf77ab8abf4>
|
CC-MAIN-2017-04
|
http://www.dengiamerika.com/a/a-58-2009-10-10-voa2-89229687/954404.html
|
2017-01-19T15:05:10Z
|
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2017-04/segments/1484560280718.7/warc/CC-MAIN-20170116095120-00351-ip-10-171-10-70.ec2.internal.warc.gz
|
ckb
| 0.998942 |
Arab
| 8 |
{"ckb_Arab_score": 0.9989416003227234}
|
ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه هاوڵاتیـیانی ڕووسیا به‌ره‌و بنکه‌کانی ده‌نگدادن ده‌چن بۆ به‌شـداریکردن له هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆکایه‌تی، وه پـێده‌چێت ڤلادیمیر پـوتن بۆ گه‌ڕێـکی دیکه بـبێته‌وه به سه‌رۆک.
زیاتر له 200 هه‌زار که‌س وه‌ک خۆبه‌خش له نزیکه‌وه چاودێری پـرۆسه‌ی ده‌نگدانه‌که ده‌که‌ن، ئه‌مه‌ش به‌و هیوایه‌ی ئه‌و فرتوفێڵانه دووباره نه‌بنه‌وه وه‌ک ئه‌وانه‌ی ئۆپـۆزسیۆن ده‌ڵێت له هه‌ڵبژاردنه په‌رله‌مانیـیه‌که‌ی 4 ی دوازده‌ی سـاڵی ڕابردوودا کران.
هه‌روه‌ها 600 هه‌زار که‌سی دیکه‌ش خۆیان تۆمارکردووه که له ڕێـگه‌ی ئنته‌رنێته‌وه سه‌یری ڤیدیۆی ئه‌و کامێرایانه بکه‌ن که له هه‌موو ئه‌و نزیکه‌ی 100 هه‌زار بنکه‌ی ده‌نگدانه‌ی ڕووسیادا دانراون.
به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌مانه‌شـدا ئاژانسی گۆلۆسی سه‌ربه‌خۆ بۆ چاودێری هه‌ڵبژاردنه‌کان ده‌ڵێت زیاتر له 2000 سکاڵای پـێـگه‌یشـتووه که ده‌ڵێن فرتوفێڵ کراون، له‌وانه پاسی پـڕ له ده‌نگده‌ر له‌م بنکه بۆ ئه‌و بنکه ده‌برێن تاوه‌کو ده‌نگی ساخته بده‌ن.
ڤلادیمیر پـوتن که هه‌نووکه سه‌رۆک وه‌زیره و له سـاڵی 2000 وه هه‌تا 2008 سه‌رۆکی وڵات بوو و ده‌سـتوری ڕێـگه‌ی پێنه‌ده‌دا بۆ گه‌ڕی سێـیه‌م له‌سه‌ر یه‌ک بـبێته‌وه به سه‌رۆک، وا ئێسـتا پـێشبینی ده‌کرێت بـبێته‌وه به سه‌رۆک.
به‌پـێی ڕاوه‌رگرتنێـکی گشـتی له لایه‌ن ناوه‌ندی لهڤادای ناحکومیـیهوه کراوه، پـێشبینی ده‌کرێت پـوتن به لایه‌نی که‌م 62% ی ده‌نگه‌کان بـباته‌وه که به‌وه پـێویست به سـازدانی گه‌ڕێـکی دیکه‌ی هه‌ڵبژاردن ناکات.
|
<urn:uuid:4b0b634d-1ef8-4009-a9ba-740955840244>
|
CC-MAIN-2017-04
|
http://www.dengiamerika.com/a/russia-election-4mar12-141350823/1248512.html
|
2017-01-24T09:10:40Z
|
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2017-04/segments/1484560284376.37/warc/CC-MAIN-20170116095124-00561-ip-10-171-10-70.ec2.internal.warc.gz
|
ckb
| 0.999016 |
Arab
| 13 |
{"ckb_Arab_score": 0.9990158677101135}
|
ئاژانسی هه‌واڵه‌کانی حکومه‌تی سوریا ده‌ڵێت چه‌ند چه‌کدارێـک له دیمه‌شقی پایته‌خت ته‌قه‌یان له ئه‌فسه‌رێـکی گه‌وره کردووه و کوشـتوویانه.
ئاژانسی سانا ده‌ڵێت سێ چه‌کدار ته‌قه‌یان له به‌ڕێوه‌به‌ری نه‌خۆشـخانه‌ی حامیش عه‌میدی پـزیشک عیسا ئه‌لخولی کردووه له‌و ده‌مه‌ی له ماڵه‌که‌ی خۆی له گه‌ڕه‌کی ڕوکنه‌دین هاتووه‌ته ده‌رێ.
له لایه‌کی دیکه‌وه ڕاپـۆرت هه‌یه ده‌ڵێت شه‌وی ڕابردوو له پایته‌خت شه‌ڕ و پـێـکدادان له نێوان سه‌رهه‌ڵـداوانی له‌شـکری ئازادی سوریا و هێزه‌کانی حکومه‌ت ڕوویانداوه.
هه‌روه‌ها گرژیـیه‌کان له سه‌رانسه‌ری وڵاته‌که له ئاسـتێـکی به‌رزدان، له‌و ده‌مه‌ی هێرشی هێزه‌کانی حکومه‌ت بۆ سه‌ر ناوچه ڕاپه‌ڕیوه‌کان توندتر ده‌بێت.
ده‌زگای DigitalGlobe بنکه له ئه‌مه‌ریکا وێنه‌ی بڵاوکردۆته‌وه که به سه‌ته‌لایت گیراون و تیایدا نیشـانی ده‌دات که چۆن هێزه‌کانی حکومه‌تی به‌شـار ئه‌لئه‌سه‌د تانک و زرێـپـۆش و چه‌کی دیکه‌ی قورسیان به ده‌وری ناوچه ڕاپه‌ڕیوه‌کاندا بڵاوکردۆته‌وه. ماڵپه‌ڕی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریکا ژماره‌یه‌ک له‌و وێنانه‌ی بڵاوکردۆته‌وه، ده‌توانرێت له ڕێـگه‌ی ئه‌م لینکه‌وه ببینرێن www.stateondemand.com
|
<urn:uuid:a9c0717a-dfdb-44de-b2b6-582e688922b8>
|
CC-MAIN-2017-04
|
http://www.dengiamerika.com/a/syria-11feb12-139149084/979945.html
|
2017-01-24T09:04:09Z
|
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2017-04/segments/1484560284376.37/warc/CC-MAIN-20170116095124-00561-ip-10-171-10-70.ec2.internal.warc.gz
|
ckb
| 0.997929 |
Arab
| 13 |
{"ckb_Arab_score": 0.9979292750358582}
|
ڕۆژی كورد : به پێی هه‌واڵده‌ریه‌كانی داكۆكیكاری مافی مرۆڤ له ئێران ، شەش كه‌سی مەحكوم بە سێداره بە مەبەستی جێ بە جێ كردنی حوكمەكەیان بۆ ژووری تاكەكەسی راگوێزراون
هه‌واڵه‌كان له به‌ندیخانه‌ی ورمێوه باس له‌وه ده‌كه‌ن كه سەر لە بەیانی ئەمڕۆ سێ شەممە، ٥ ی گەلاوێژی ١٣٩٥ی هه‌تاوی ، شەش زیندانی مەحكوم بە ئیعدام بە تۆمەتی پێوه‌ندیدار به مادە سڕكەرەكان بە مەبەستی جێبەجێ كردنی حوكمەكەیان بۆ ژووری تاكەكەسی لە بەندیخانەی ورمێ گواسترانەوە و لە چاوەڕوانی حوكمەكەیان دا بە سەر دەبەن.
تا كاتی ئاماده كردنی ئه‌م هه‌واڵه پێناس و ناسنامه‌ی ئه‌و ٦ كه‌سه نادیاره
|
<urn:uuid:5d2f115e-081c-4881-b9c2-635ef54e8654>
|
CC-MAIN-2017-04
|
http://www.rojikurd.net/mehkum-be-sedare-6-bendkraw-wirme/
|
2017-01-19T02:36:51Z
|
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2017-04/segments/1484560280425.43/warc/CC-MAIN-20170116095120-00476-ip-10-171-10-70.ec2.internal.warc.gz
|
ckb
| 0.987261 |
Arab
| 19 |
{"ckb_Arab_score": 0.9872609376907349}
|
به ڕاپۆرتی ئاژانسی هه‌واڵی مێهر له ڕووداو؛ ئێواره‌ی دوێنێ چوارشه‌مه نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆکی حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان بۆ گەیاندنی پرسەو سەرەخۆشی کۆچی دوایی ئایەتوڵڵا هاشمی رەفسنجانی، سەردانی کونسوڵخانەی گشتی کۆماری ئیسلامی ئێران لە هەولێری کرد.
بارزانی لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا، دوای سه‌ردانی کۆنسوڵخانه‌ی ئێران وتی: "سەردانمان بۆ گەیاندنی هەستی خۆمان و سەرەخۆشی سەرۆکی هەرێمی کوردستان و حکومەتی هەرێمی کوردستان بووە لە رێگەی کونسوڵخانەی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە بۆ جەنابی ئایەتوڵڵا خامنەیی رێبەری کۆماری ئیسلامی ئێران، هەروەها خانەوادەی بەڕێزی ئایەتوڵڵا هاشمی رەفسنجانی".
وتیشی: "لە راستیدا ئاشنایەتی ئێمەو ناسینی ئێمە لەگەڵ ئەو بەڕێزە دەگەڕێتەوە بۆ ساڵانێکی زۆر کۆن، لە کۆنەوە ئێمە یەکدی دەناسین، ئەو ئاشنایەتییەی ئەو هەیبووە هەم لەگەڵ جەنابی سەرۆکی هەرێم، هەم لەگەڵ رەحمەتی باوکم، هەمیش لەم دواییە لەگەڵ بەندە ئاشنایەتییەکی نزیکمان هەبوو".
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، ڕایگه‌یاند:" لەدەستدانی ئەو بەڕێزە نەک تەنیا بۆ ئێران، بەڵکو بۆ هەموو گەلانی ناوچەکە خەسارەتێکی گەورەبوو، ئێمە هیوادارین خودای گەورە بە بەهەشتی بەرین شادی بکات، سەبرو تەحەمولیش بە خانەوادەی بەڕێزیان و هەموو بەرپرسانی کۆماری ئیسلامی ئێران ببەخشێت".
لای خۆشیه‌وه کونسوڵی گشتی ئێران لە هەولێر وتی: "کۆچی دوایی ئایەتوڵڵا رەفسنجانی زیانێکی زۆر گەورەبوو بۆ کۆماری ئیسلامی ئێران، بۆ ئەو دۆستانەی کە لە تەمەنێک لەگەڵ ئەودا ناسیاوێتیان هەبوو، هەروەک بەڕێز سەرۆکوەزیران باسی لێوەکرد، ئەو لەو کەسایەتیانەبوو کە نزیکایەتی زۆری لەگەڵ کەسایەتییەکانی پێش راپەڕینی ساڵی ۱۹۹۱ هەبوو، پەیوەندییەکی راستەخۆی لەگەڵ بەڕێز بارزانی و بەرپرسان هەبوو".
ڕاشیگه‌یاند که "ئێمە بە پێزانینەوە دەڕوانینە سەردانەکەی بەڕێز سەرۆکوەزیران و بەرپرسانی دیکە، کە لە ماوەی دوو رۆژی رابردوودا سەردانیان کردووین و هاوخەمیان بۆ دەربڕیوین".
|
<urn:uuid:9f5fb764-841d-4350-906f-bfa3359dd716>
|
CC-MAIN-2017-04
|
http://ku.mehrnews.com/news/7591/%D9%84%D9%87-%D8%AF%D9%87-%D8%B3%D8%AA%D8%AF%D8%A7%D9%86%DB%8C-%D9%87%D8%A7%D8%B4%D9%85%DB%8C-%D8%AE%D9%87-%D8%B3%D8%A7%D8%B1-%D9%84%D9%87-%DA%AF%DB%95%D9%84%D8%A7%D9%86%DB%8C-%D9%86%D8%A7%D9%88%DA%86%DB%95%DA%A9%DB%95-%D8%A8%D9%88%D9%88
|
2017-01-21T13:17:12Z
|
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2017-04/segments/1484560281084.84/warc/CC-MAIN-20170116095121-00292-ip-10-171-10-70.ec2.internal.warc.gz
|
ckb
| 0.844742 |
Arab
| 4 |
{"ckb_Arab_score": 0.8447421193122864, "sdh_Arab_score": 0.09131312370300293, "hac_Arab_score": 0.06386984884738922}
|
ئه‌پڵكه‌یشنى ٢٤٠ فه‌رمووده‌ى مروارى یه‌كێكه له ئه‌پڵیكه‌یشنه ئیسلامیه نایابه‌كان و ته‌واوى فه‌رموده‌كان له صه‌حیحى موسلیم و بوخارى وه‌رگیراوه و له‌لایه‌ن گروپى په‌ره‌پێده‌رى ئه‌پڵیكه‌یشنه ئیسلامیه‌كان دروست كراوه .
ده‌رباره‌ى ئه‌م ئه‌پڵیكه‌یشنه، گروپى په‌ره‌پێده‌ر ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن كه ئه‌م ئه‌پڵیكه‌یشنه یەکەم ئه‌پڵیكه‌یشنى کوردییە بە Material Design دیزاین کرابێت و شێوازێكى ناوازه و سه‌رنج ڕاكێشى هه‌یه .
ئه‌پڵیكه‌یشنه‌كه پێ| هاتوه له كورته‌یه‌ك له ژیانى زانیان بوخارى و موسلیم و ئه‌ركه‌كانى ئیسلام و بلاوكردنه‌وه‌ى سه‌لام و كۆمه‌ڵێك سیفه‌تى جه‌وهه‌رى موسڵمانان .
ئه‌م ئه‌پڵیكه‌یشنه تایبه‌ته به وه‌گه‌ڕخه‌رى ئه‌ندرۆید و ده‌توانن به شێوه‌ى خۆڕایى له گۆگڵ پله‌ى ستۆر دایبه‌زێن…
|
<urn:uuid:f099469f-04a0-4d81-80fd-a8aa64269bb0>
|
CC-MAIN-2017-04
|
http://techeye.org/browse/15981
|
2017-01-23T22:54:10Z
|
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2017-04/segments/1484560283301.73/warc/CC-MAIN-20170116095123-00108-ip-10-171-10-70.ec2.internal.warc.gz
|
ckb
| 0.969299 |
Arab
| 14 |
{"ckb_Arab_score": 0.9692994952201843, "sdh_Arab_score": 0.02929547242820263}
|
Subsets and Splits
No community queries yet
The top public SQL queries from the community will appear here once available.