text
stringlengths 223
525k
| id
stringlengths 47
47
| dump
stringclasses 96
values | url
stringlengths 15
4.08k
| date
stringlengths 20
20
| file_path
stringlengths 110
155
| language
stringclasses 1
value | language_score
float64 0.71
1
| language_script
stringclasses 1
value | minhash_cluster_size
int64 1
4.87k
| top_langs
stringlengths 30
316
|
---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|
سه‌رۆک و ڕێبه‌ری پـێشـووی له‌شـکری پاکسـتان په‌روێز موشه‌ره‌ف داکۆکی له شه‌ڕی وڵاته‌که‌ی له دژ تێرۆرزم کرد و نیازی بۆ خۆ کاندیدکردنی بۆ هه‌ڵبژاردنه‌کانی سه‌رۆکایه‌تی سـاڵی 2013 له پاکسـتان دووپات کرده‌وه.
موشه‌ره‌ف که هه‌نووکه له له‌نده‌ن ده‌ژی له چاوپـێـکه‌وتنێـکدا له‌گه‌ڵ ته‌له‌فیزیۆنی ئه‌مه‌ریکایی له ڕێی سه‌ته‌لایته‌وه ئه‌و گوته‌یه‌ی ڕاگه‌یاند، وه ڕاپـۆرتێـکی کۆشـکی سـپی به لاوه نا که گوتبوویان له‌شـکری پاکسـتان خۆیان له ئه‌لقاعیده و تاڵیبان لا ده‌ده‌ن، وه گوتی ئه‌و ڕاپـۆرته ته‌نها تێنهگهیشـتنه له ڕاسـتیـیه‌کان.
|
<urn:uuid:3e124332-31fd-4399-947b-7f8265be8ac2>
|
CC-MAIN-2017-04
|
http://www.dengiamerika.com/a/us-musharraf-10oct10-104667739/961649.html
|
2017-01-23T12:35:25Z
|
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2017-04/segments/1484560282926.64/warc/CC-MAIN-20170116095122-00005-ip-10-171-10-70.ec2.internal.warc.gz
|
ckb
| 0.999172 |
Arab
| 8 |
{"ckb_Arab_score": 0.9991720914840698}
|
ZNA - ھەولێر
بە پێی ئەو ئامارەی ئەمڕۆ نێردەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ ھاریکاریکردنی عێراق (یونامی) بڵاوی کردوەتەوە، لە دەرەنجامی کردەوەی توندوتیژی و تیرۆریستی و پێکدادانی چەکداری کە لە مانگی کانونی یەکەمی ٢٠١٦دا ڕوویانداوە، ٣٨٦ ھاووڵاتیی عێراقی کوژراون و ١٠٦٦ کەسی دیکەش بریندار بوون.
ژمارەی کوژراوانی سڤیل لە مانگی تشرینی یەکەم ٣٨٥ کەسە (ھیچیان پۆلیس نین) و بریندارە مەدەنیەکانیش ژمارەیان ١٠٦٠ کەسە کە ئەوانیش پۆلیس نین.
ئامارەکانی ئەم مانگەی یوئێن وا دەردەخەن پارێزگای نەینەوا خوێناوی‌ترین پارێزگا بوو بە ٧١٩ قوربانیی سڤیل (٢٠٨ کوژراو و ٥١١ بریندار) ، لە دوای ئەو بەغدا دێت بە ( ١٠٩ کوژراو و ٥٢٣ بریندار) دواتر پارێزگای کەرکوک بە ( ٦٤ کوژراو و ٢٧ بریندار) .
نێردەکە نەیتوانی ژمارەی قوربانیانی مەدەنی لە پارێزگاری ئەنبار وەدەست بھێنێت .لەم بارەیەوە نوێنەری سکرتێری گشتی نەتەوەیەکگرتووەکان لە عێراق (یان کۆبیش) وتی " ھەرچەندە ژمارەی قوربانیان لە ڕیزی ھاووڵاتیانی مەدەنی لەم مانگەدا کەمتر بوو لە مانگەکانی تر، بەڵام ئێمە تێبینی زیادبوونی ژمارەی تەقینەوە تیرۆریستیەکان دەکەین کە ھاوڵاتیانی سڤیل کردۆتە ئامانج لە کۆتاییەکانی مانگ و لە چەند ڕۆژی کەمی ڕابردوودا ".
یان کوبیش لەبەردەوامی قسەکانی دا گوتی " ئەوەی ڕوودەدات، ھەوڵی ڕێکخراوی داعشە بۆ شاردنەوەی شکستەکانی لە موسڵ و نەینەوا و ئەوەی جێگای داخیشە خەڵکی سڤیلی بێ‌تاوان باجەکەی دەدەن".
جێگەی باسە، نێردەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ ھاریکاری عێراق (یونامی) لە ساڵی ٢٠١٦ دا ١٩٢٦٦ قوربانی سڤیلی تۆمار کردووە (٦٨٧٨ کوژراو و ١٢٣٨٨ بریندار) و ئەو ژمارانەش ژمارەی قوربانیانی سڤیل لە پارێزگای ئەنبار لە مانگەکانی ئایار و تەموز و ئاب و کانونی یەکەم ناگرێتەوە .
ئەم هەواڵە 760جار خوێندراوەتەوە
|
<urn:uuid:fc6280a9-d8c7-42ff-bedc-8db8104ff36b>
|
CC-MAIN-2017-04
|
http://zagrosn.com/29592-2
|
2017-01-24T15:11:05Z
|
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2017-04/segments/1484560284429.99/warc/CC-MAIN-20170116095124-00491-ip-10-171-10-70.ec2.internal.warc.gz
|
ckb
| 0.944482 |
Arab
| 3 |
{"ckb_Arab_score": 0.9444817304611206, "sdh_Arab_score": 0.039780836552381516, "hac_Arab_score": 0.015736574307084084}
|
ZNA – ھەولێر
ئارسن ڤینگەر راھێنەری یانەی ئەرسنالی ئینگلیزی ھەوڵەکانی دەست پێکردووە بۆ گرێبەست کردن لەگەڵ یاریزانێکی دیاری یانەی یۆڤانتسی ئیتاڵی ..
بەپێی ھەواڵێکی رۆژنامەی زە سەنی ئینگلیزی , ئارسن ڤینگەر ھەوڵدەدات لەماوەی گواستنەوەی زستانە گرێبەست لەگەڵ یاریزان میرالیم بیانتیشی یاریزانی ھێلی ناوەڕاستی یانەی یۆڤانتس مۆربکات ..
لەھەواڵەکە ھاتووە , بەرپرسانی یانەی ئەرسنال ئامادەن بڕی ٣٥ ملیۆن یۆرۆ بە یانەی یۆڤانتس بدەن لە پێناو بەدەستھێنانی تواناکانی بیانتیش ..
لەھەواڵەکە ئاماژە بەوە کراوە , ئارسن ڤینگەر دەیەوێت بیانتیش بکاتە جێگرەوەی سانتی کازۆرلا لە ھێلی ناوەڕاستی تیپەکەی , بەڵام ئەستەمە یانەی یۆڤانتس وا بەئاسانی دەست بەرداری ئەو یاریزانە بێت ..
ئەم هەواڵە 1093جار خوێندراوەتەوە
|
<urn:uuid:b1ce0505-8896-4390-9c31-a829d506ad84>
|
CC-MAIN-2017-04
|
http://zagrosn.com/29622-4
|
2017-01-24T15:11:21Z
|
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2017-04/segments/1484560284429.99/warc/CC-MAIN-20170116095124-00491-ip-10-171-10-70.ec2.internal.warc.gz
|
ckb
| 0.990081 |
Arab
| 3 |
{"ckb_Arab_score": 0.9900811314582825}
|
هێزه‌کانی ئه‌فغانسـتان و ئێران به یه‌کداده‌ده‌ن
کاربه‌ده‌ســتانی ئه‌فغانی ده‌ڵێن هێزه‌کانی پـۆلیسی وڵاته‌که‌یان له‌گه‌ڵ هێزه‌کانی ئاسایشی ئێران ڕۆژی چوارشه‌ممه له ڕۆژئاوای ئه‌فغانسـتان له نزیک سـنووری نێوان هه‌ردوو وڵات به یهکیانداداوه.
عه‌بدول جه‌بار سه‌رۆکی پـۆلیس پارێزگای نیمروز گوتی پـێـکدادانه‌کان نزیکه‌ی 2 کاتژمێری خایاندووه و یه‌ک که‌سی سیڤیل له‌و نێوه‌دا برینداربووه. وه‌ک ده‌شڵێن به لایه‌نی که‌م 6 گولـله هاوه‌ن له دیوی ئێرانه‌وه هه‌ڵدراوه.
هۆکاری ڕووداوه‌که ڕوون نیـیه، هه‌رچه‌نده خامه پـرێس که ماڵپه‌ڕێـکی هه‌واڵی ئه‌فغانیـیه له زاری عه‌بدول جه‌باره‌وه بڵاویکردووه‌ته‌وه پـێـکدادانه‌کان به‌وه ده‌سـتیپـێـکردووه که هێزه سـنووریـیه‌کانی ئێران ویسـتوویانه خاڵی پـشـکنین له ناو خاکی ئه‌فغانسـتاندا دابمه‌زرێنن.
له ڕابردوو چه‌ندین جار هێزه‌کانی ئاسایشی هه‌ردوولا له‌و ناوچه‌یه به شه‌ڕ هاتوون.
|
<urn:uuid:2ab52d41-4ccb-4a1d-96cb-78ef3a45c91b>
|
CC-MAIN-2017-04
|
http://www.dengiamerika.com/a/afghanistan-iran-13oct11-131809333/975957.html
|
2017-01-22T05:54:19Z
|
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2017-04/segments/1484560281353.56/warc/CC-MAIN-20170116095121-00011-ip-10-171-10-70.ec2.internal.warc.gz
|
ckb
| 0.997279 |
Arab
| 14 |
{"ckb_Arab_score": 0.9972791075706482}
|
بە ڕای زۆرێک لە چاو‌دێر ڕوسیا هەوڵ دەدات پێگەی سەربازی خۆی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا و بە تایبەتیش لە سوریادا فراوان بکات و ئاماژەکانیش وەها نیشان دەدەن مۆسکۆ دەخوازێت لە عێراقیشدا هەمان ڕۆڵی هەبێت.
ڕوسیا، ئێران، عێراق، سوریا لە سەروبەندی ڕێکەوتنێکی ئاسایشی و سیاسیدان بۆ ئاڵوگۆڕکردنی زانیارییەکان دژی ڕێکخراوی دەوڵەتی ئیسلامی و سنوردارکردنی ئەو مەترسیانەی ئەم ڕێکخراوە ئیسلامیە تێرۆریستیە هێناویەتیە ئاراوە لە ناوچەکەدا.
عەبدوڵا ئەلدولەیمی، سیاسەتمەداری عەرەبی سوننەی عێراقی دەڵێت ڕەهەندەکانی ئەم ڕێکەوتنە هەر تەنها ئەوەندە نییە لە چوارچێوەی سنوردارکردنی مەترسییەکانی دەوڵەتی ئیسلامی‌دا ببینرێت.
ئەلدولەیمی دەڵێت ئەم هاوپەیمانێتییەی کە باس دەکرێت بۆ پشتیوانی هاتنە ناوەوەی زیاتری ئێران و پشتیوان کردنی سوریایە لە ناوچەکەدا و وەک دەڵێت ئەمانەش لە ڕێی ڕوسیاوە دەکرێن و ئەگەر ئەمەش بوو ئەوا وەک ئاماژەی پێدەکات "بە دڵنیاییەوە دەبێتە مایەی مەترسییەکی گەورە بۆ سەر ڕۆژهەلاتی ناوەڕاست و بە تایبەتیش بۆ سەر عێراق."
عەبدوڵا ئەلدولەیمی لەو بڕوایەدایە ئەگەر هاتوو واشنتۆن ئەو هەستەی لەلا دروست بوو کە ئەم ڕێکەوتنە خزمەت بە بەرژەوەندییەکانی ناکات ئەوا بە دڵنیاییەوە ئەو جۆرە هەستکردنە لە بەرژەوەندی بەغدا نابێت.
لەسەر بنچینەی وتووێژەکەی لەگەڵ عەبدوڵا ئەلدولەیمی، سیاسەتمەداری عەرەبی سوننەی عێراقی، بەڵێن ساڵح ئەم ڕاپۆرتەی ئامادەکردووە:
|
<urn:uuid:067e462f-0fa0-4c39-a8eb-5d11d4648ebb>
|
CC-MAIN-2017-04
|
http://www.dengiamerika.com/a/2982931.html
|
2017-01-16T19:25:25Z
|
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2017-04/segments/1484560279248.16/warc/CC-MAIN-20170116095119-00506-ip-10-171-10-70.ec2.internal.warc.gz
|
ckb
| 0.852521 |
Arab
| 14 |
{"ckb_Arab_score": 0.852520763874054, "sdh_Arab_score": 0.0932210236787796, "hac_Arab_score": 0.054218702018260956}
|
هەر وەکو دەبینین ئەوروپا بەدەم کێشەی پەنابەرانەوە دەناڵێنێ، تورکیا زیرەکانە ئەو کارتی پەنابەرانە وەکو فیشار لە دژیاندا بە کار دێنێت.
دکتۆر هاوار نیروەیی لە هەڤپەتڤینێکدا لەگەڵ بەشی کوردی دەنگی ئەمەریکا دەڵێت " ئەم قەیرانیەی کۆچبەران رەهەندێکی سیاسی لە پشتەوەیە، لە مێژوودا تورکیا فیشارێکی زۆر گەورەی لەسەر ئەوروپا درووستکردووە و دەستی هەبوە لە بە کۆچکردنی پەنابەران بۆ ئەوروپا بە تاێبەت بۆ ئیتالیا و فەرەنسا.
د.هاوار هەر وەها دەڵێت بۆ نموونە لە کاتی دەستگیرکردنی ئۆجەلان لە ساڵی 97-98 تورکیا هەزاران کۆچبەری رەوانەی ئەوروپا کرد بۆ ئەوەی فیشارێک لە سەر ئەوروپا درووست ببێت.
د. هاوار دەشڵێت لەبەر ئەوەی تورکیا دەیەوێت ببێتە ئەندامی یەکێتی ئەوروپا، پەنابەران وەکو کارتی فیشار بە کار دەهێنێت، بەڵام هەرێمی کوردستان پێ نەکراوە ئەوە وەکو کارتێکی سیاسی لە ناوەندە نێۆنەتەوەییەکاندا بۆ بەرژەوەندی خۆێ بە کار بهێنێت".
|
<urn:uuid:7fceb723-86d8-4acb-97d2-6739f98c6f95>
|
CC-MAIN-2017-04
|
http://www.dengiamerika.com/a/3183681.html
|
2017-01-24T01:06:05Z
|
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2017-04/segments/1484560283475.86/warc/CC-MAIN-20170116095123-00532-ip-10-171-10-70.ec2.internal.warc.gz
|
ckb
| 0.776245 |
Arab
| 13 |
{"ckb_Arab_score": 0.7762446403503418, "sdh_Arab_score": 0.18468879163265228, "hac_Arab_score": 0.03906139358878136}
|
پیاوان حه‌زده‌كه‌ن به‌رده‌وام ژنه‌كانیان به‌جوانی ببینن، ژنانیش خۆڕازاندنه‌وه به‌ئیشی یه‌كه‌میان ده‌زانن، كچانیش ده‌ڵێن بۆ كوڕان خۆمان جواندهكهین. رۆژانه ژماره‌یه‌كی زۆر له‌كچان‌و ژنان سه‌ردانی ئارایشتگاكان ده‌كه‌ن به‌مه‌به‌ستی خۆڕازاندنه‌وه. له‌گه‌ڵئه‌وه‌شدا زۆرێك له‌كچان‌و ژنان باسله‌وه‌ده‌كه‌ن ئه‌گه‌ر بۆ رۆژێكیش بێت، ناتوانن خۆیان لهمكیاژو خۆڕزاندنهوه به‌دووربگرن.
زۆرێك له‌و ژنانه‌ی كههاوسهرگیریان پێكهێناوه، باس لهوهدهكهن كه‌ته‌نها خۆیان بۆ مێرده‌كانیان ده‌ڕازێننه‌وه تاوه‌كو سه‌رنجی دڵی ئه‌وان به‌لای خۆیاندا رابكێشن، زۆرێكیش بۆ به‌رامبه‌ره‌كه‌یان خۆیان ده‌ڕازێننه‌وه تاوه‌كو مه‌به‌ستی خۆیان بپێكن. به‌تایبه‌ت كچان.
ئه‌ستێره جه‌لال كههاوسهرگیریی پێكهێناوه، بڕوایوایه خۆڕازاندنه‌وه بۆ ژنان گرنگه، ئه‌و ده‌ڵێت "گرنگه بۆ ئێمه‌ی ژنان خۆمان بڕازێنینه‌وه، چونكه سه‌رنجی به‌رامبه‌ره‌كه‌مان بۆ لای خۆمان راده‌كێشین".
لای ئه‌ستێره نرخی خۆڕازاندنه‌وه گرنگ نییه، به‌ڵكو جوانی گرنگرتره، "ئافره‌ت وه‌كو گوێزوایه زۆرترین پیاو سه‌یریده‌كات، بۆیه پێویسته به‌جوانترین شێوه خۆی بڕازێنێته‌وه». ئه‌و وای وت.
سروه جه‌لال له‌یه‌كێك له‌شه‌قامه‌كانی شاری سلێمانیدا له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره‌كه‌یدا بوو. ئه‌و راشكاوانه وتی "خۆم جوان ده‌كه‌مه‌وه، به‌ڵام بۆ مێرده‌كه‌م ئه‌ویش له‌ماڵه‌وه نه‌ك لهئارایشتگادا".
پیاوان حه‌ز به‌جوانی ژنه‌كانیان ده‌كه‌ن، هه‌ندێكیان رێگای چوونه ئارایشتگاكانیان به به‌رده‌وامی بۆ ده‌كه‌نه‌وه، چونكه لای ئه‌و پیاوانه جوانی گرنگترین شته.
موعته‌سه‌م محه‌مه‌د ماوه‌ی ده ساڵه هاوسه‌رگیریی پێكهێناوه ده‌ڵێت "له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دام خێزانه‌كه‌م خۆی جوان بكاته‌وه، له‌كاتی بۆنه‌كانیشدا سه‌ردانی ئارایشگه بكات تاوه‌كو به‌جوانترین شێوه ده‌ربكه‌وێت".
موعته‌سه‌م ده‌ڵێت گرنگه ئافره‌ت سه‌لیقه‌ی جوانی تێدابێت بۆ به‌رامبه‌ره‌كه‌ی، جا پیاوه‌كه‌ی بێت یان خۆشه‌ویسته‌كه‌ی یان بۆ مه‌به‌ستی تری بێت.
به‌لای ئه‌حمه‌د عه‌بدولكه‌ریم ته‌مه‌ن 37 ساڵ، ژنان یان كچان تا جوانبن هه‌میشه سه‌رنجراكێشتر ده‌بن، بۆیه وتی "ئافره‌تی ئێستا زۆربه‌یان خۆیان دهڕازنێننهوه، به‌ڵام گرنگه بزانن بۆ كێ خۆیان ده‌ڕازێننه‌وه".
ئه‌و كههاوسهرگیریی پێكهێناوه، هه‌میشه داوا له‌خێزانه‌كه‌ی ده‌كات خۆی بڕازنێته‌وه تاوه‌كو بۆ ئه‌و به‌جوانتر ده‌ربكه‌وێت.
شه‌وگار ئه‌حمه‌د یه‌كێكه له‌و كچانه‌ی كه‌هه‌میشه له‌گه‌ڵ خۆڕازاندنهوهدایه، به‌ڵام زۆر به‌كه‌می ده‌چێت بۆ ئارایشتگاكان، وتی "به‌زۆری له‌ماڵه‌وه خۆم ده‌ڕازێنمه‌وه".
عه‌بیر خاوه‌نی یه‌كێك له‌ئارایشتگاكانی شاری سلێمانییه‌و به‌ڕه‌گه‌ز عه‌ره‌به، وتی "زۆرێك له‌ژنان له‌سه‌ر بڕیاری پیاوه‌كانیان دێن، زۆرێكیش له‌سه‌ر بڕیاری خۆیان، به‌شێكیانیش خۆشهویستهكانیانو هه‌ندێكی تریش بۆ به‌رامبه‌ره‌كانیان خۆیان ده‌ڕازێننه‌وه، وه‌كو ببنه نێچیر بۆیان".
ئه‌و ژنه چه‌ند ساڵێكه له‌كوردستان ئارایشتگای داناوه
|
<urn:uuid:e0bc9020-583c-4891-9c34-814b1889fbca>
|
CC-MAIN-2017-04
|
http://xp10.ahlamontada.com/t2770-topic
|
2017-01-24T00:57:52Z
|
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2017-04/segments/1484560283475.86/warc/CC-MAIN-20170116095123-00532-ip-10-171-10-70.ec2.internal.warc.gz
|
ckb
| 0.996371 |
Arab
| 4 |
{"ckb_Arab_score": 0.9963706135749817}
|
کاربه‌ده‌ستانی ئاسایشی لوبنان ده‌ڵێن له ڕۆژی هه‌ینی ده‌یان موشه‌ک و گولله تۆپ له سوریاوه گیراوه‌ته گوندێکی سه‌ر سنووری لوبنان و له ئاکامدا 7 که‌س کوژراون له ناویاندا چه‌ند منداڵێکیش که خه‌ریکی یاریکردن بوون.
ئه‌م هێرشه دوواترین ڕووداوه که به‌هۆی ناکۆکییه‌کانی شه‌ڕی ناوخۆی سوریا زیان به لوبنان بکه‌وێت. زۆر جار به‌هۆی موشه‌ک و ته‌قینه‌وه‌ی ئۆتۆمبێلی بۆمبڕێژکراو و پـێکدادانی نێوان ئاینزا جیاوازه‌کاندا ده‌یان که‌س له‌و لوبنان بوونه‌ته قوربانی.
زۆربه‌ی قوربانییه‌کانی هێرشه‌که‌ی ڕۆژی هه‌ینی له گوندی عرسال بوو. ئاژانسی دهنگوباسی ده‌وڵه‌ت ده‌ڵێن ئه‌م هێرشه 15 که‌سیشی بریندارکردووه.
هه‌تا ئاماده‌کردنی ئه‌م هه‌واڵه هیچ لایه‌نێک به‌رپرسیارێتی خۆی له هێرشه‌که ڕانه‌گه‌یاندووه که چه‌ندین ناوچه‌ی دۆڵی بیقاع له باکور گرتووه‌ته‌وه، له ناویاندا به‌عله‌به‌ک، هه‌رمه‌ل، عرسال.
دانیشتوانی ناوچه‌که ده‌ڵێن شه‌ڕی قورسی نێوان سه‌ربازانی سوریا و چه‌کدارانی ئۆپـۆزسیۆن له ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌وه له نزیک سنوور له ناو سوریا به‌ڕێوه ده‌چێت. و زۆرجاریش دانیشتوانی ئه‌مبه‌ری سنوور گوێیان له ده‌نگی خومپاره ده‌بێت و دوکه‌ڵی ئاگره‌کان ده‌بینن.
|
<urn:uuid:17a07ca5-7fcc-41d8-9bb8-77c435ba9e0e>
|
CC-MAIN-2017-04
|
http://www.dengiamerika.com/a/1832385.html
|
2017-01-17T14:57:45Z
|
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2017-04/segments/1484560279923.28/warc/CC-MAIN-20170116095119-00310-ip-10-171-10-70.ec2.internal.warc.gz
|
ckb
| 0.997893 |
Arab
| 14 |
{"ckb_Arab_score": 0.9978929162025452}
|
واشنتۆن - AA
پاڵێوراوی وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لە کابینەی حکوومەتی دۆناڵد ترەمپ، رێکز تێلێرسۆن رایگەیاند: "لەبارەی پرسی سووریاوە پێویستە دووبارە لەگەڵ سەرکۆماری تورکیا رەجەب تەیب ئەردۆغان کار بکەین. تورکیا ھاوپەیمانێکی زۆر کۆنمانە لە ناتۆ".
تێلێرسۆن دوای ئەوەی لە لایەن ترەمپەوە بۆ وەزیری دەرەوەی کاندید کرا، وەڵامی پرسیارەکانی لەبارەی سیاسەتی دەرەوەی لە کۆمیتەی پەیوەندییەکانی دەرەوە لە سیناتۆی ئەمریکا دایەوە.
لە وەڵامی پرسیارێک کە "ئایا لە دوای شەڕی سووریا، سەرکردایەتی ئەمریکا لە رۆژھەڵاتی ناوەڕاست کۆتایی پێھاتووە؟" تێلێرسۆن رایگەیاند "بۆ ئەوەی ئەمریکا دووبارە لە ناوچەکە ببێتە خاوەن دەسەڵات، پێویستە دووبارە لەگەڵ ھاوپەیمان و دۆستانی کار بکات".
ئەو پاڵێوراوەی ترەمپ بۆ وەزیری دەرەوە گوتیشی: "ھەنگاوی یەکەممان پێویستە دووبارە کارکردن بێت لەگەڵ ھاوپەیمانان و دۆستانمان بەشێوەیەکی نەریتی. پێویستە دووبارە باسی پیلانەکانمان بکەین بۆ ئەوەی بزانن دووبارە بۆ گۆڕەپانەکە گەڕاینەتەوە. لە خاڵی ئێستادا ناتوانین ھیچ شتێکی ئەنجام بدەین".
تێلێرسۆن ئاماژەی بەوەش دا کە سیاسەتەکانی تورکیا، رووسیا و ئێران رۆڵێکی گرنگیان لە سووریا ھەیە و زیاتر گوتیشی: "لەبارەی پرسی سووریاوە پێویستە دووبارە لەگەڵ سەرکۆماری تورکیا رەجەب تەیب ئەردۆغان کار بکەین. تورکیا ھاوپەیمانێکی زۆر کۆنمانە لە ناتۆ. بەھۆی کەموکوری ئەمریکاوە ناوچەکە ئاڵۆزی تێدەکەوت و پاشان رووی لە رووسیا کرد. رووسیا ھاوپەیمانێکی ھەمیشەیی نییە. پێویستە بە روونی ئەوە نیشان بدەین کە رووسیا ھاوپەیمانێکی ھەمیشەیی نییە. ھاوپەیمانی تورکیا ئەمریکایە".
تێلێرسۆن روونیشی کردەوە کە ھەنگاوی دووەمیان لە ناوچەکە بەرەنگاربوونەوەیە دژی داعش لە سووریا و راشیگەیاند پێویستە بەشار ئەسەد لە دەسەڵات نەمێنێتەوە.
ناوبراو لە کۆتایی قسەکانیدا گوتیشی: "پێویستە بڕیار بدەین کە دوای ئەسەد چی روودەدات".
|
<urn:uuid:6b1ee0e8-57fa-40a4-85e9-e87a470c98c3>
|
CC-MAIN-2017-04
|
http://aa.com.tr/ks/%D8%AA%D9%88%D8%B1%D9%83%D9%8A%D8%A7/%D9%BE%DB%8E%D9%88%DB%8C%D8%B3%D8%AA%DB%95-%D8%AF%D9%88%D9%88%D8%A8%D8%A7%D8%B1%DB%95-%D9%84%DB%95%DA%AF%DB%95%DA%B5-%D8%A6%DB%95%D8%B1%D8%AF%DB%86%D8%BA%D8%A7%D9%86-%DA%A9%D8%A7%D8%B1-%D8%A8%DA%A9%DB%95%DB%8C%D9%86/725378
|
2017-01-20T01:33:43Z
|
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2017-04/segments/1484560280763.38/warc/CC-MAIN-20170116095120-00126-ip-10-171-10-70.ec2.internal.warc.gz
|
ckb
| 0.952055 |
Arab
| 13 |
{"ckb_Arab_score": 0.9520550966262817, "sdh_Arab_score": 0.041992608457803726}
|
هێرشبەرێک لە یانەیەکی شەوانەی هاوڕەگەزبازەکاندا لە شاری ئۆرلاندۆی ولایەتی فلۆریدا کە شوێنێکی گەشتیارییە 50 کەسی کوشت و 53 کەسیش بریندار بوون. کاربەدەستانی وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا ئەم ڕووداوەیان بە کردارێکی تیرۆرستی لە قەڵەمدا.
هێرشبەرەکە بە عومەر س. مەتین ڕاگەیەندرا. کاربەدەستێکی باڵای FBI دەڵێت ڕەنگە بیرۆکەی بەرەو توندڕەوانی دەوڵەتی ئیسلامی بردبێت. بەڵام کاربەدەستان دەڵێن لێکۆڵینەوەی زیاتر پێویستە لەباری پەیوەندییەکانی بە ئیسلامییەکانەوە.
ژمارەی قوربانییەکان کە لەلایەن شارەوانی ئۆرلاندۆ ڕاگەیەندراوە ئەم هێرشە دەکات بە گەورەترین کوشتنی بەکۆمەڵ لە مێژووی وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا کە هەتا ئێستا هێرشەکەی زانکۆی ڤێرجینیا تێک بو کە لە ساڵی 2007 32 کەسی تێدا کوژران.
|
<urn:uuid:06bb9f1e-b645-4332-af46-edeeaeaf2cce>
|
CC-MAIN-2017-04
|
http://www.dengiamerika.com/a/3372612.html
|
2017-01-20T01:46:25Z
|
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2017-04/segments/1484560280763.38/warc/CC-MAIN-20170116095120-00126-ip-10-171-10-70.ec2.internal.warc.gz
|
ckb
| 0.988757 |
Arab
| 13 |
{"ckb_Arab_score": 0.9887571930885315}
|
حكومه‌تی هه‌رێمی كوردسـتان ڕایگه‌یاند كه‌وا 7 گرێبه‌ستی نوێی تایبه‌ت به ده‌رهێنانی نه‌وتیان له‌گه‌ڵ كۆمپانیای بـیانیدا مۆركردووه.
ڕۆژی سێشه‌ممه حكومه‌تی هه‌رێمی كوردسـتان له به‌یانـنامه‌یه‌كدا له‌سه‌ر ماڵـپهڕهكهی خۆی ئه‌م هه‌واڵه‌ی بڵاوكرده‌وه، وه گوتیشی هه‌موو داهاته‌كانی پـترۆل له هه‌رێمی كوردستان به‌پـێی قانونی عێراق به گوێره‌ی ڕێژه به‌شی هه‌موو عێراقی لێ ده‌درێت.
هه‌روه‌ها به‌یانـنامه‌كه ده‌ڵێت ئه‌و بیره نه‌وتیـیانه‌ی كه گرێبه‌سته‌كانیان بۆ كراوه بریتین له هه‌ردوو بیری مه‌لا عومه‌ر و شوڕش له پارێزگای هه‌ولێر و بیره‌كانی ئاكرێ- بیجیل و شهیكان و ڕۆڤی و سارتا له پارێزگای دهۆك.
شـایانی باسه حكومه‌تی هه‌رێمی كوردسـتان قانونی تایبه‌تی خۆی بۆ وه‌به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت هه‌یه، له كاتێـكدا هێشـتا په‌رله‌مانی عێراق كار له‌سه‌ر داڕشتنی قانونێـكی پـترۆل بۆ سه‌رانسه‌ری وڵاته‌كه ده‌كات.
پـێشـتر وه‌زیری نه‌وتی عێراق حسێن شـههرسـتانی گرێبهسـتێـكی پـێشـووی نه‌وتی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانی به ناقانونی له قه‌ڵه‌م دا كه له‌گه‌ڵ كۆمپانیایه‌كی بیانی به‌ناوی Hunt Oil مۆری كردبوو.
|
<urn:uuid:2d288050-d391-48e0-9660-83e54ce20ae4>
|
CC-MAIN-2017-04
|
http://www.dengiamerika.com/a/a-58-2007-11-07-voa7-89205417/949475.html
|
2017-01-23T14:53:53Z
|
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2017-04/segments/1484560282932.75/warc/CC-MAIN-20170116095122-00428-ip-10-171-10-70.ec2.internal.warc.gz
|
ckb
| 0.934416 |
Arab
| 9 |
{"ckb_Arab_score": 0.934415876865387, "sdh_Arab_score": 0.06284131854772568}
|
فەرمان خێڵانی-برۆکسل
لەدنیای ئەمرۆدا، هەر پێکهاتەیەک جا نەتەوەیی بێت یان ئاینیی، ئەگەر سەفەری تاراوگە بکات، لە تاراوگە ژیانێکی نوێ دەستپێدەکات، ئەگەرچی مرۆڤ کلتور و بیرکردنەوەی خۆی لەدەست نادات لەتاراوگە، بەڵام زۆربەی پەنابەران تێکەڵی ژیان و کلتوری خەڵکی ئەو وڵاتە دەبن کە تێیدا دەژین.
وەک هەر کایەیەکی تر، ئەدەبیش یەکێکە لەو کایانەی کە مرۆڤی تاراوگەنشین، کە ئارەزووی ئەو بوارەی هەبێت، خۆی بە ئەدەبەوە خەریک دەکات.
بۆ منێکی خوێنەر، لە ئێستادا ئەدەبێک هەیە کە ئەدەبی تاراوگەیە، ئەو کوردانەی کە لە تاراوگە دەژین تا رادەیەک ئەدەبێکی تاراوگەیان بۆ کتێبخانەی کوردی بونیاد ناوە، بەڵام ئەو ئەدەبە پێویستی بە بەرفراوانترکردن و باشتربوون هەیە.
هەڵبەت زۆرن ئەو کوردانەی کە لە تاراوگەوە دەربارەی سیاسەت و فەلسەفە دەنووسن، تەنانەت دەربارەی ئەدەبیش، بەڵام ئەو کوردانەی کە ئەدەبی تاراوگەیان پێکهێناوە ژمارەیان زۆر نیە.
بەهۆی رەوشی سیاسیی و نەبوونی کیانی سیاسیی، زۆربەی خاوەن خامەکانی کورد دەربارەی سیاسەت یان مێژوو دەنووسن، ئەگەر خۆشیان لە بواری ئەدەبیدا قاڵ بکەنەوە، هەر لە چوارچێوەی شۆرش و سیاسەتدا دەنووسن، بۆیە گرنگە لەئیستاوە ئیتر بۆ بوارەکانی تریش خامەی نوێی کوردی دەربکەون.
یەکێک لەو ئەدەبدۆست، یان ئەدیبانەی کورد کە لە تاراوگە پێیان ئاشنام، "بەدران دەرە"یە.
بەدران دەرە، سەرباری ئەوەی هونەرمەندێکی وێنەکیش و رۆژنامەوانێکی دیارە، هاوکات کورتە چیرۆکی سەرنجراکیش بە زاراوەی کورمانجیی لە ماڵپەری دیارنامە، بلاودەکاتەوە.
لەم بابەتەدا دەمەوێت خوێندنەوەیەکی کورت بۆ چیرۆکێکی بکەم.
بەهۆی ئەوەی کە چیرۆکەکانی لە هیچ شوێنێک بە سۆرانی بلاونەکراوەتەوە، ناچارم دەقی چیرۆکەکەی بکەم بە سۆرانی و لیرە دایبنێمەوە.
بەدران، لەم چیرۆکەیدا، باسی ژیانی رۆژانەی خوێندکارێکی تاراوگەنشین دەکات کە دەخوێنێت و بۆئەوەی بتوانێت خوێندنەکەی تەواو بکات، لە ریستۆرانتێکیشدا ئێواران کار دەکات.
یەک لە کریارەکانی ریستۆرانتەکە، پیتزایەک کە بۆیان بردۆتە ماڵەکەی و ساردبووە، رەت دەکاتەوە، بۆئەوەی کە روونی بکاتەوە بۆ ئەو کریارە، لە پەیوەندیەکی تەلەفۆنیدا، گفتوگۆیەکی لەنێوان خوێندکارەکە و کریارەکەدا دروست دەبێت.
لە گفتوگۆکەدا، ژنە کریارەکە تووڕەیە، بەڵام خوێندکارەکە بە زمانێکی زۆر شیرین، بەشیوەیەکی وەها بۆ ژنە کریارەکەی روون دەکاتەوە، کە ژنە تووشی شەرم دەبێت و ئەمجار ژنەی کریار داوای لێبوردن لەو دەکات.
هەروەها داوای ئەوەش دەکات کە ئەگەر جارێکی تر پیتزایان بۆ برد، ئەو خوێندکارە خۆی بیبات و پیتزایەکیش بۆ خۆی ببات، بۆئەوەی پێکەوە نانێک بخۆن و یەکتر باشتر بناسن.
ئەو شێوە گفتوگۆیە، یەکێکە لە میتۆدە سەرکەوتووەکانی پەیوەندیی کۆمەڵایەتیی و بە زانستێکی تایبەت لە زانکۆ پێشکەوتووەکانی دنیای پیشکەوتوودا دەخوێنرێت.
لە بەشێکی تری چیرۆکەکەیدا، کاتێک کە لەزمانی خوێندکارەکەوە رونکردنەوە بە ژنە کریارەکە دەدات، باس لە سیستمی نوێی ئیکۆلۆژی شارەوانی ژنێڤ"ی سویسرا دەکات کە کێشەی بۆ خزمەتگوزاریی گشتیی هاتووچۆ دروستکردووە.
لێرەدا بەدران دەیەوێت پێمان بڵێت "تەنانەت ئەو سیستمە ئیدیالیستەی کە لەمێشکی تۆشدایە، هەر کەموکوڕی هەیە و کیشە دروست دەکات". بۆیە هەرگیز پێتوانەبێت کە ئەوەی تۆ دەیزانیت راستی رەهایە و ئەوەی لای کەسانی تر هەیە راستی نیە.
دەقی چیرۆکەکەی بەدران دەرە:
من هێندە باش بیرم لە پرسەکە نەکردبۆیەوە!
ئەلوو... جەنابتان مادام هومبەرت"ن؟
- بەڵێ، فەرموو؟!
- مادام، ئێرە ریستۆرانتی پیزالاند"ە، ئەم ئێوارەیە پیتزایەکم بۆ بەرێزتان نارد، بەڵام قەبوڵتان نەکرد و گەراندتانەوە، ئێستاش دیسانەوە پەیوەندیت پێوە کردووینەتەوە، هۆکارەکەی چی بوو؟
- من لە ریکلامەکەتاندا خوێندمەوە کە بە نیوکاتژمیر پیتزا بە گەرمیی دەگاتە دەست کڕیار، بەڵام پیتزاکەتان بە ساردی و بە زیاتر لە سێ چارەکە سەعات گەشتە من، بۆیە منیش ناردمەوە..
- منیش بە دەنگێکی نزم، داوام لە مەدام کرد کە گوێم بۆ بگرێت و پێم وت:
مادام، ئەوەی بەرێزتان دەفەرموون بە تەواوی راستە و باش لێت تێدەگەم. بۆ ئەوەی کە پیتزاکەمان دواکەوت و سارد بوو، داوای لێبوردن دەکەم.
ئەگەر گوێم بۆ شل بکەیت چەند شتێکت بۆ روون دەکەمەوە:
کاتێک، کە بەرێزتان تەلەفۆنتان کرد، لانیکەم ٧ کەسی تر لە پێش تۆوە داواکاریان پیشکەش کردبوو، هەتا وەستاکەمان لەگەڵ دوو هاوکاری خۆی هەویرەکەیان دەرهێنا و پانیان کردەوە، هاوکات ئەو شتانەی بەرێزتان داواتان کردبوو، بە زیادەوە لەسەریان دانا و فرێیان دایە ناو فرنەکەوە، ٧ خولەک دەرباز بوو.
ماوەی ٦ خولەکیشی پێویست بوو تا برژا، ئەوە بوو بە ١٣ خولەک.
هەتا هاوکارەکەمان خستیە ناو جەنتاوە و بە ماتۆر بەرێکەوت، ١٦ خولەک دەرباز دەبێت، بەو شیوەیە نیو کاتژمێر دەخایەنێت تا پیزاکەتان پێ بگات.
بەڵام کیشەکە لیرە پیلانە نوێیەکەی شارەوانی ژنێف"ە، رەنگە بەرێزیشتان ئاگاداربن، شارەوانی سیستمێکی نوێی ترافیکی ئاوا کردووە کە هەر سەد مەترێک و ترافیک لایتێکیان داناوە، کە لە هەر ترافیکێکدا، لانیکەم ٢ خولەک دەبێت بوەستیت.
دیسان بەو شەوە، کە هەوایەکی هەیە دەتبەستێت، هاوکارەکەمان بەسەر ماتۆرێکەوە بە سەلامەتی بۆ پیزایەکی ١٤ فرانکی، بە ١٠ خولەک خۆی گەیاندە بەردەم دەرگای ماڵەکەتان، بەڵام کۆدی دەرگاکەتان لەکار کەوتبوو، ئاسانسۆری بینایەکەتان تێک چوو بوو، بۆیە تا خۆی بگەیەنێتە نهۆمی ٦، لانیکەم ٣٥ خولەک کاتی پێویست بووە.
ئێمە ٧ کارمەندین لەم ریستۆرانتە و بۆئەوەی پیتزایەکی "ناپۆلیتانا"، لەکاتی خۆیدا بگەیەنینە بەرێزتان، کاری پیکەوەییمان کردووە و ئەرکمان کیشاوە، بەڵام لە کەشوهەوایەکی ئاوا سارددا کە ئەگەر فڕن ببەیتە دەرەوە دەیبەستێت، چۆن پیزایەک بە گەرمی دەگاتە دەست بەرێزتان مادام هومبەرت؟!
بەڵام دیسانیش بەرێزتان ١٤ فرانکتان بەو هەموو رەنج و کارەی ئێمە رەوا نەبینی و پیتزاکەتان گەراندەوە بۆمان، سەرباری ئەوەش دنیایەک قسەی رەق و ناخۆشتان کرد، بەڵام کێشە نیە و خۆتان سەلامەت بن.
- ئاه، ببورە، نازانم بڵێم چی؟!
کاتێک کە پیتزاکەم رەتکردەوە، ئەوەندە بە وردی بیرم نەکردبۆوە، ئێستا زۆر غەمگینم، ئەگەر بمزانیبا کە مەسەلەکە ئەوەندە قورسە، بە کەیفخۆشیەوە پیتزاکەتانم قەبووڵ دەکرد، دەربارەی ئەو قسە رەق و ناخۆشانەش داوای لیبوردن دەکەم.
بەراستی مەسەلەی ئەو سیستمە نوێیەی شارەوانی کە لە چوارچیوەی "پارادیگمای ئیکۆلۆژی"دا، ترافیکی زیادەیان داناوە، ئەوەش بە مەبەست کراوە، بۆئەوەی کە دانیشتوانی ناو شاری ژنێف، کەمتر ماشێنەکانیان بەکاربهێنن، لەجیاتی ئەوە هۆوپێناوەکانی گواستنەوەی گشتیی سەر بە دەوڵەت بەکاربهێنن.
بەراستی من لێی ورد نەبووبوومەوە، ببورە من ناوی تۆم نەپرسی؟!
- من ناوم دەرە"یە، مسیۆ دەرە...
- مسیۆ دەرە، ئەگەر قایل بن، دەمەوێت پیتزا ساردەکەی ئەمشەوم بۆ بگەرێننەوە و پارەکەشی بە خۆشحاڵیەوە دەدەم؟..
- مادام هومبێرت، تازە ئەمشەو رۆشت، جارێکی تر من بۆ خۆم داواکاریەکەتان بۆ دێنم...
- ئاها، زۆر شادوومان دەبم بە ناسینی بەرێزتان، بەڵام مادام وایە، پیشنیارێکم هەیە بۆت مسیۆ دەرە، کاتێک کە پیتزایەکت بۆ من هێنا، یەکێکیش بۆ خۆت بێنە و پێکەوە نانێک دەخۆین.
- ئاخ مادام هومبێرت ئاخ!
لینکی چیرۆکەکە بە کورمانجی، لە وێبسایتی دیارنامە:
|
<urn:uuid:5305b287-9f92-41ab-b313-507be6e0d154>
|
CC-MAIN-2017-04
|
http://www.penusakan.com/Article-2553
|
2017-01-24T19:18:12Z
|
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2017-04/segments/1484560285244.23/warc/CC-MAIN-20170116095125-00336-ip-10-171-10-70.ec2.internal.warc.gz
|
ckb
| 0.929248 |
Arab
| 6 |
{"ckb_Arab_score": 0.9292477369308472, "sdh_Arab_score": 0.03917832300066948, "hac_Arab_score": 0.03154560551047325}
|
پارتی و قوتابخانەی فیکریی پەکەکە
عەقڵ: کەرەستەیەکە پێی ئەگەینە بەختەوەری و، قوتارمان ئەکات لەجەورو ستەم. بەو واتایەی لە ڕێگەی پرۆسەی بەئەقڵانیکردنەوە ترس و تۆقاندن و برسێتی ناھێڵێن. چۆن..؟. ھەریەکەو میتۆدێکی ھەیە، مەسەلەن لە سەردەمی ڕۆشنگەریی دا ھەموو پنتەکانی ژیان ئەدرێنە بەر نەشتەری ڕەخنەو، پرسیار‌و، گومان، ئەقڵ کۆمەڵگەی خێڵەکی ھەڵئەتەکێنێت، " من بیر ئەکەمەوە، کەواتە من ھەم" ئەبێتە دروشمی بەرایی مەشخەڵەکە، لە تیۆری ڕەخنەگەراییدا، بەتەواوی ووتەکانی "کانت" پشتڕاست ئەکاتەوە بەوەی "ھیچ ڕێگایەکمان لەبەردەمدا نەماوە جگە لەڕەخنەگرتن "، یانی ڕێگەی پێشکەوتن ڕەخنە گرتنە، یانی نابێت جڵەوی خۆمان بدەینە دەست شتەکانی دەورو بەرەوە تا ئەگەین بە ئاکامێکی دڵخۆشکەر، ئەمەش ڕێبازێکی ئەقڵانیە. بەڵام پرسیاری گەورە ئەوەیە: ئەوە کام ئەقڵە ئێمە ئەگەیەنێت بە ژیانێکی شایستە.؟.
ئۆجەلان، بەتەنھا دامەزرێنەری پەکەکە نییە، وەک ڕەوتێکی چەپی شۆڕشگێڕیی، ئاخەر جگە لەپەکەکە (کە تا دێت گەشە ئەکات) لەدونیادا ئێستا چەپی شۆڕشگێڕ نەماون، ئەگەر یەکێ کتێبی " کۆمار" ی ئەفلاتۆن و " محاورات" ەکەی خوێندبێتەوە، لە پێشدا ھەست ئەکا ئەم ئەفلاتۆنە ھەندێ وڕێنەی خەیاڵاوی کردووەو نوسیویانەتەوە، دەنا ئەوە بەکێ جێبەجێ ئەکرێت! . دوایی ئەزانیت کە ئۆجەلان کتومت کۆپی پەیستی ئەفکارەکانی ئەفلاتۆنی کردووەو وتۆتەوە، بەڵام ئەفلاتۆن لە خەیاڵ و چوارچێوەی ئایدیاڵێکدا پێش ھەزاران ساڵ و، ئۆجەلان لە سەر زەمین و واقیع بەرجەستەی کردووە. بەتایبەتی لە ئارگیۆمێنتی ئەوەی کێ پێویستە پاسەوانی کۆمەڵگە بێت ؟. پاشان چۆن پلانگێڕییەکان بناسینەوە؟. نیوە زیاتری ئاخ و ئۆف و کۆژانەکانی ئۆجەلان شیوەنکردن و ھاوارکردنە لەدەست مۆدێرنیتەی سەرمایەداری، ناسیویەتی کە چۆن ناوەڕۆکی پڕ لەدرۆینەی خۆرئاوا بە کڵافەیەک دەزووی نیمچە ڕاستی ڕەنگاو ڕەنگ دەوردراوە.
پلانگێڕیی: ھەستیارترین ئامراز‌و ڕۆحی ھونەری دەسەڵاتدارێتی یە. تێگەیشتن لەپلانگێریی بۆ جینۆساید‌و لەناودانی میللەتێک، لەباری جوگرافیی و کلتورییەوە، ئاسان نییە، بەتایبەت لەسەروەختی مۆدێرنیتەو تازەبونەوەی کۆمەڵگەکان و فەتحکردنی جیھان لەلایەن خۆرئاواوە. ڕونتریش تێگەیشتن لە زھنیەتی فەلسەفی و سیاسی پشت پلانگێڕییەکان، بایەخدارەو گرنگیەکی زۆری ھەیە.
ھەرچرکەساتێکی مێژووی کورد بگریت، ئەتوانیت دەیان پیلانگێڕیی ڕیزبکەی، کەبەردی ژێر کۆڵەکەی ھەر قۆناغێکن ، ئەگەر لە باکوردا، تەنھا یەک قۆناغی کورتی مێژوویی ھاوچەرخ وەک نمونە وەربگرین: پیلانگێریی فیرقەکانی حەمیدیە (١٩١٤) لەبتلیس دژی مەلاسەلیم ، لەساڵی (١٩٢٥) دژی شێخ سەعیدی پیران ،پیلانگێڕیی (١٩٣٠) ی ئاگرێ ،ئینجا (١٩٣٧) ی کۆمەڵکوژیی دێرسیم ، دۆزی (٤٩) کەسی (١٩٥٩) و (٤٠٠) کەسییەکەی (١٩٦٠) و، ئەوسا کوشتنی فائیق بوجاق و تیرۆری سەعید قرمزی لەلایەن (پارتی دیموکراتی کوردستان) ەوە. سەدان پیلانگێڕیی دیکە تا ڕۆژی ئەمڕۆمان لەدژی کورد‌و پەکەکە ڕێکخراوە، بە تیرۆری ساڵی (٢٠١٣) ی سێ ژنە چالاکەکەی کوردیشەوە لە فەڕەنسا. بەڕێککەوتنی ھەرە ستراتیجی نێوان ئیسرائیل و تورکیاوە لە ساڵانی نەوەتەکان، تەنانەت بە گەلەکۆمەکی نێودەوڵەتی بۆ دەستگیرکردنی ئۆجەلان، ھەر بەجدیی کاتی ئەوە نییە کورد بیرێک لە خۆی و ئایندەو بەرامبەرەکانی بکاتەوە ؟. کاتی ئەوە نییە لە چوارچێوەی فیدراسیۆنێکی نەتەوەیی دا یەکێتیەکی نیشتیمانی ئاوا بکات؟.
فیکری ئۆجەلان، لە دروستبونی گەردیلەیەکەوە بۆ گەردوون، بۆ گەشەکردنی کۆمەڵگە، بۆ گەشەکردنی ئابوریی لەسەر سکەیەکی ڕێک (Sustainable development) بۆ مافەکانی: منداڵ، ژن، دین، ژین، بۆ ڕێگەچارەی نەتەوەیی دیموکراتیک و....تادوایی. ھەمووی بەرجەستەکردووە، فیکرێکە پراکتیزەکردنی ھێند سەختە تەنانەت کەسە نزیکەکانی خۆشی لێی ڕائەکەن. لەباری ویژدانیەوە (١٨) ساڵە سەرکردەیەکی وەک ئۆجەلان لە زینداندایە، ئەو لە زیندانێکی تاکەکەسیەوە گەلێکی چەوساوەی بیر نەکردووە، قوربانیەو داوای ئازادبونی جەللادەکەی ئەکات. کەچی سەراپا کورد لە دەرەوەی زیندان خەریکی بەد کاری و جەمسەرگیریی ھەرێمایەتین (Regional Polarization) بۆ مانەوەی گروپگەرایی و شەخسگەرایی خۆیان. ئەمە نەک ھەر بۆ حزبەکانی باشور، بەڵکو خودی پەکەکە و ھادەپ یش لە حوزەیرانی (٢٠١٥) ەوە چونکە نەگەڕانەوە بۆ ئیمراڵی و، ئامۆژگارییەکانی ئۆجەلان، ئاوھا عاقیبەتی ھادەپ کەوتە زیندان و پەراوێز و، دوور نییە پەکەکەش نەکەوێتە بەر گەلەکۆمەکی سەربازیی تورکیا-ئیسرائیل- ھاوپەیمانی دوەلی، بەرە بەرە ھەندێک لە تۆپی سەرکردەکانی ڕۆژئاواش (بە پێی زانیاری تەواوی ئێمە) وەختە پەتاو ڤایرۆسی گەندەڵی و چەتەیی سەرکردەکانی یەکێتی نیشتمانی کوردستانیان پێ بگا. خەریکی قاچاخچێتی و پارە کۆکردنەوەن لە چیای شەنگالەوە بۆ سوریا‌و، لە سوریاوە بۆ ئێران و.. لە کون و کەلەبەرەکانی ترەوە...تادوایی. ئەمە بەرئەنجامی لادانە لەو قوتابخانە فیکرییەی خۆیان.
ئیشی من لەم نووسینەو سەرجەم نووسینەکانی تریشم، پاڵپشتی کردنی ھیچ گروپ و ئایدۆلۆژیایەک نییە، بەڵکو شەرحکردنیەتی وەک ئەوەی کە (ھەیە). پارتی دیموکراتی کوردستانی عێراق خاڵی بەھێزی ئەوەیە سیاسەتی نەوت و غازی سروشتی بەدەستە، بەمەش پاڵپشتی تورکیا‌و کەنداو و وڵاتانی خۆرئاوای بە ڕێژەیی بەدەستھێناوە، خاڵی لاوازی ئەوەیە کە ھیچ مەدرەسەیەکی فیکریی ئاڕاستەی ناکا. ئەوەی ھەیە تەنھا چەند ڕاوێژکارێکەو پێشنیار ئەکا کام پول پێش کام پول دابنەن. ڕاستە لەباشوری کوردستان پارتی تاکە حزبە کە دروشمی سەربەخۆیی سیاسی و ئابوریی بەرزکردۆتەوەو کاری بۆ ئەکا. لەواقیعدا ھەموو حزبەکانی تر دژی ئەمەن. بەڵام ئەمە بۆ پارتی (پرۆژەیە، قەزیەیە) نەک (فیکر) ێکی ڕۆشن. بۆ نمونە: نازیەکان دژی ئاریەکان بون، ئەمە فیکرێک بو، باشی و خراپی ئەم فیکرە بۆ ھەر توێژەرێک جێی گفتوگۆ نییە، ئەوە گرنگە کە فیکرێک ھەبێت تۆ بناغەی باسەکەتی لەسەر ھەڵبچنی. گرنگ ئەوەیە قوتابخانەیەکی فیکریی ھەیە پەکەکە ئاڕاستە ئەکات. ئایا یەکەیەکی تری فیکری لە ھەرچوار پارچەی کوردستاندا دروست بووە کە تەحەدای فیکری ئۆجەلان بکات؟. پارتی بۆ ئایندەی ململانێکانی چەند ناوەندو ئینستیوتی وای ھەیە کە بەر بە فیکری ئۆجەلان بگرێت؟.
ھەمیشە لەو قۆڵ و بەرانەی کە بەرانبەرەکەت لاوازە تۆ ھێرش ئەکەی، بە پێچەوانەوە تۆ گورزێکی خراپت بەر ئەکەوێت، باشوری کوردوستان لە بۆشاییەکی ھزری و فەلسەفی و ڕۆحی و نەتەوەیی وەھادایە، کە ھەموو قۆڵ و بەرەیەک بۆ فیکری ئۆجالان و پەکەکە واڵایە، تا گەشە بکات. یەک لە ئیشە کورت بینیەکانی " نەوشیروان موستەفا" دوای جیابونەوەی لە یەکێتی ئەوەبو " کۆمپانیایەکی ڕاگەیاندنی دامەزراند" لەبری دامەزراوەیەکی فیکریی و توێژینەوە. واتە ھاژو ھوژ و پەلاماردانی کەسێتی ئینسانی کوردی پێش فیکر خست. بێگومان بەھاژ و ھوژو چەند پەلاماردانێک ئیمڕۆ و بەیانی بزاڤەکەی نەوشیروان لەناو ئەچێت، ساڵێک لە بزوتنەوەی گۆڕان دووربو، بزوتنەوەکەی مرد. ئۆجالان ھەژدە ساڵە لە زیندانەو بزاڤەکەشی گەشەی کردووە. . ئەسڵی مەقسەد ئەوە نییە کە ئۆجەلان باشی ووتووە یان خراپ، ئەوەیە کە ھەموو سەرکردە مێژینەکانی تری کورد کە وەفاتیان کردووە، دێڕێکیان دوای خۆیان بەجێ نەھێشتووە.
لە کۆتاییدا، پەکەکە خۆی شەنگال چۆڵ ئەکات، یان پارتی بتوانێ پەکەکە لە شەنگال دەربکات، بەڵام پارتی ناتوانێت بەر بە گەشەکردنی فیکری پەکەکە و ئۆجالان لە باشور بگرێت، ئەوە یەکێتی و گۆڕان ھیچ کە خەریکی سیاسەتی ڕۆژن و نازانن لەناو چ زۆنگاوێکدان. ئەوە چ جۆرە کوردایەتیەکە بەرپرسی میحوەری شەڕەکانی ئەمڕۆی داعش دوێنێ چایچی بەعس بو بێت؟. ئەوە چ جۆرە کوردایەتیەکە یەک مودیری شورتە نییە لە کەرکوکا بەرتیل و ڕەشوە داوا نەکا ؟. ئەوە کام شەرەفپارێز و کوردپارێزە کە تیرۆریست بێ بڕیاری دادوەر لە کەرکوکدا ئازاد ئەکا؟. ئەوە کام کوردایەتیە یەک بەرپرسی سەربازیی ھەرێم نییە دەیان ئەفسەرو ناوی وەھمی و مووچەی وەھمی بۆ خۆی نە نوسی بێت ؟. تۆ پێتوایە حکومەتی مەرکەزیی و ئەمریکیەکان ئەم ڕاستیانە نەزانن ؟!. تازە تازە لە فەیسبوکا خەریکی دروستکردنی پاڵەوانی وەھمی و ڕەمزی وەھمی و خەیاڵاتی سەیر سەیرن ئەم کۆمەڵە گااایەی کورد..
|
<urn:uuid:8bfad92e-93b5-4f71-85da-6b260f5991e5>
|
CC-MAIN-2017-04
|
http://www.penusakan.com/Article-3619
|
2017-01-24T19:12:49Z
|
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2017-04/segments/1484560285244.23/warc/CC-MAIN-20170116095125-00336-ip-10-171-10-70.ec2.internal.warc.gz
|
ckb
| 0.926708 |
Arab
| 5 |
{"ckb_Arab_score": 0.9267081022262573, "sdh_Arab_score": 0.03783635422587395, "hac_Arab_score": 0.035428859293460846}
|
ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژێکه ناوچه‌کانی سنوری هه‌رێمی کوردستانی عێراق و ده‌وروبه‌ری قه‌ندیل که‌وتونه‌ته به‌ر هێڕشه ئاسمانیه‌کانی تورکیا و هێڕشه زه‌مینیه‌کانی سوپای پاسدارانی کۆماری ئسلامی ئێران و له سه‌ر ئه‌نجام زیانێکی زۆر که‌وتوه‌ته به‌ر دانیشتوانی ناوچه‌که و ئاواره بونی سه‌دان له گوند نشینه‌کانی ئه‌و ده‌ڤه‌رانه.
حه‌سه‌ن عه‌بدوللا فه‌رماندار وه یاخود قایمقامی قه‌ڵادزێ له هه‌ڤپه‌ێڤینێکدا له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مریکا ده‌ڵێت هه‌ر له 16/8 وه تۆپبارانه‌کان ده‌ستیان پێ‌کرد و گونده سنوریه‌کانی ناوچه‌ی پشده‌ر که له سه‌ره‌تا 7 گوند بوون و گوند نشینه‌کانی به ناچاری سوێنهکان خۆیان جێ هێشتو و ئێستا له کامپی گۆجاڕ وه‌کو ئاواره نیشته‌جێن و ژماره‌یان 185 خێزانه و پاشان کوتنه بۆردومانی گونده‌کانی سنوری ژاراوه‌ی سه‌ر به پشده‌ر که ژماره‌یان زۆرتر له 8 گونده و له کامپی پردی مهنگۆڕایهتین که ژماره‌یان 103 خێزانه و پاشان که‌وتنه بۆردومانکردنی فه‌رماندارێ(قه‌زای) پشده‌ر و بناری قه‌ندیل ئینجلێ، گۆزینه ، کورته‌ک و تا ئه‌م کاته‌ش له‌گه‌ڵ ئێوه قسه ده‌که‌ێن فڕۆکه‌کانی تورکیا به‌سه‌ر ئاسمانی بناری قه‌ندیل و ئه‌م گوندانه‌دا ده‌سۆڕێنه‌وه و ئه‌مه‌ش بوه‌ته هۆێ دڵه ڕاوکیهک و نائارامیه‌ک بۆ دانیشتوانی سنوره‌که.
ده‌توانن له ڕێی کلیککردنی ئه‌و فایله ده‌نگیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ گوێبیستی ته‌واوی گفت و گۆکه بن که ماوه‌که‌ی 5:13 خوله‌که.
|
<urn:uuid:52f53c30-826e-49f9-9857-44f528c88a86>
|
CC-MAIN-2017-04
|
http://www.dengiamerika.com/a/hassan-20aug11-128126388/973490.html
|
2017-01-17T23:30:03Z
|
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2017-04/segments/1484560280128.70/warc/CC-MAIN-20170116095120-00333-ip-10-171-10-70.ec2.internal.warc.gz
|
ckb
| 0.997075 |
Arab
| 13 |
{"ckb_Arab_score": 0.9970754981040955}
|
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا، كۆنده‌لیزا ڕایس و وه‌زیری به‌رگری ئه‌مریكا، دۆناڵد ڕامسڤڵد
به سه‌ردانێـكی كتوپڕ گه‌یشـتنه به‌غدای پایته‌ختی عێراق به مه‌به‌سـتی كۆبوونه‌وه له‌گه‌ڵ ڕێـبه‌ره ههڵبژاردراوهكانی عێراق. كاربه‌ده‌سـتان ده‌ڵێن مه‌به‌ست له‌و سه‌ردانه ئه‌وه‌یه پشـتیوانی ئه‌مریكا بۆ كاربه‌ده‌سته نوێـیه‌كانی عێراق پـیشـان بده‌ن.
له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته هاوكارمان ده‌خیلی شه‌ممۆ گفتوگۆیه‌كی له‌گه‌ڵ ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق فریاد ڕه‌واندوزی سازكردووه.
هه‌روه‌ها پهیامنێریشـمان له شاری سلێمانی له‌تیف نێروه‌یی له‌سه‌ر هه‌مان بابه‌ت گفتوگۆیه‌كی له‌گه‌ڵ ڕۆژنامه‌وان جه‌میل عه‌لی سازكردووه.
ده‌توانن گوێبیستی گفتوگۆكان بن له ڕێـگه‌ی كلیكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی سه‌ره‌وه
|
<urn:uuid:7070797f-596b-455c-99e2-3a503a9b6bb5>
|
CC-MAIN-2017-04
|
http://www.dengiamerika.com/a/a-58-2006-04-26-voa8-89176882/944718.html
|
2017-01-19T04:34:38Z
|
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2017-04/segments/1484560280483.83/warc/CC-MAIN-20170116095120-00241-ip-10-171-10-70.ec2.internal.warc.gz
|
ckb
| 0.993037 |
Arab
| 7 |
{"ckb_Arab_score": 0.9930370450019836}
|
ئۆفیسی سه‌رۆک کۆماری عێراق ڕایگه‌یاند سه‌رۆکی عێراق، که ئێستا له ئه‌ڵمانیا له نه‌خۆشخانه‌یه پاش دووچاربوون به جه‌ڵده‌ی مێشک، باری ته‌ندروستی به‌ره‌و باشی ده‌ڕوات.
ئۆفیسی سه‌رۆک کۆمار ڕۆژی شه‌ممه له به‌یاننامه‌یه‌کی کورت‌دا باسی ته‌ندروستی سه‌رۆک جه‌لال تاڵه‌بانی کرد و ڕایگه‌یاند باری ته‌ندروستی جێگیره و پزشکان هه‌وڵی باشتر کردنی ته‌ندروستیشی ده‌ده‌ن. به‌یاننامه‌که زانیاری زیاتر له‌سه‌ر باری ته‌ندروستی به‌ڕێز تاڵه‌بانی نه‌داوه.
تاڵه‌بانی ته‌مه‌ن 79 ساڵان و ڕێبه‌رێکی باڵای کورد دوو هه‌فته له‌مه‌و به‌ر به فڕۆکه بۆ نه‌خۆشخانه‌یه‌کی ئه‌ڵمانیا برا.
له ڕاپۆتێکی ئه‌سۆشییه‌یتت پرێسدا ڕاگه‌ێنراوه ئه‌م به‌یاننامه‌یه وه‌ڵامێک بوو بۆ ڕاپۆتێکی ڕۆژنامه‌ی لافیگارۆی فه‌ڕه‌نسی که له دره‌نگانێکی ڕۆژی هه‌ینی ڕایگه‌یاند سه‌رۆک تاڵه‌بانی " له ڕوانگه‌ی پزیشکییه‌وه یاخود کلینکییه‌وه" مردووه. ئۆفیسی تاڵه‌بانی ده‌ڵێت ئه‌م ڕاپۆرته ڕاست نییه‌و بێبنه‌مایه.
جێی باسه نه‌خۆشکه‌وتنی سه‌رۆکی عێراق زیاتر پاشه ڕۆژی عێراقی خستۆته ناڕونییهوه. له کاتێکدا که ئاڵۆزی له ناوچه سوننه‌نشینه‌کانی عێراق په‌ره‌ی سه‌ندووه.
|
<urn:uuid:d93872b2-e37e-47b4-897d-2b4b0ddfca1f>
|
CC-MAIN-2017-04
|
http://www.dengiamerika.com/a/1578343.html
|
2017-01-22T18:20:52Z
|
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2017-04/segments/1484560281492.97/warc/CC-MAIN-20170116095121-00543-ip-10-171-10-70.ec2.internal.warc.gz
|
ckb
| 0.999361 |
Arab
| 12 |
{"ckb_Arab_score": 0.9993606209754944}
|
وردکردنه‌وه‌ی ڕه‌وشی عێراق له ناو وڵاته‌که‌وه جۆراوجۆره، شیعه‌کان ده‌یگێڕنه‌وه بۆ سه‌روه‌ختی سه‌رکوتکردنه‌کان و له‌وبڕوایه‌دان ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ له عێراقدا ده‌گوزه‌رێت ڕه‌نگدانه‌وه‌ی پاشماوه‌ی سیاسه‌ته ناوخۆییه‌کانی پێشووی وڵاته‌که‌یه که‌له‌سه‌ر بنچینه‌ی جیاوازیکردن داڕێژرابوون، سوننه‌کانیش که پێشتر خاوه‌نی ده‌سه‌ڵات بوون پێیان وایه که‌م ئه‌زمونی شیعه‌کان له فه‌رمانڕه‌وایه‌تیدا و پشتبه‌ستنیان به لایه‌نی ده‌ره‌کی وه‌ک ئاماژه‌یه‌ک به ئێرانی شیعه به‌شێکن له‌و هۆکاره سه‌ره‌کیانه‌ی مه‌ترسیه‌کانیان له‌سه‌ر عێراق دروستکردووه.
بۆ کورده‌کانیش له‌و وڵاته به‌شه‌ڕ وێرانبووه‌دا ئاڵۆزیه‌کان له چوارچێوه‌ی ده‌سته‌به‌رکردنی ماف و ئازادی و دیموکراسیدا خۆی ده‌بینێته‌وه.
زۆرێک له دانیشتوانی وڵاته‌که هیوایان به ڕێبه‌رانی نوێی عێراقی پاش سه‌دام حوسه‌ین هه‌بوو که بتوانن به شێوه‌یه‌کی مۆدێرنانه ئه‌م وڵاته ده‌وڵه‌مه‌ند به نه‌وته به‌ڕێوه به‌رن، به‌ڵام له‌پاش هه‌ر کۆبونه‌وه‌یه‌کیان و له‌پاش هه‌ر ڕێکه‌وتنێکی نێوان پێکهاته سیاسیه‌کانی عێراق، گرفتی زیاتر له‌ناو ڕه‌وشه‌که‌دا هاتونه‌ته ئاراوه، هه‌ر بۆیه‌شه وه‌ک چاو‌دێر ده‌ڵێن چاوه‌ڕوان ناکرێت زووبه‌زوو کێشه‌کانی عێراق چاره‌سه‌ر بکرێن به شێوه‌یه‌کی یه‌کلاییکه‌ره‌وه.
یوست هیڵترمان، جێگری سه‌رۆکی به‌شی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و باکوری ئافریکا له ڕێکخراوی قه‌یرانی نێونه‌ته‌وه‌یی ده‌ڵێت ئه‌م کێشانه‌ی عێراق درێژه‌یان کێشاوه و ده‌شێت یه‌کێک له فاکته‌ره‌کانی چاره‌سه‌رکردن دۆسێی سوریا بێت وه ده‌ڵێت پێی وایه ڕێک و ڕه‌وان کێشه و ڕه‌وشی سوریا و چۆنیه‌تی ئه‌و کاریگه‌ریانه‌ی له‌سه‌ر قه‌یرانی سیاسی عێراق هه‌یه‌تی هۆکارن بۆ به‌رده‌وامی ئه‌م ڕه‌وشه‌ی وڵاته‌که، ئه‌مه‌ش وه‌ها ده‌کات قه‌یرانی سیاسی عێراق زیاتر درێژه بکێشێت.
یوست هێڵترمان ده‌ڵێت ئه‌وه‌ی ئاماژه‌ی پێده‌کات شه‌ڕی ناوخۆی سوریایه و کاتێک ئه‌م قه‌یرانه ده‌گاته سه‌ر سنوره‌کان، ئیدی ده‌بێته سه‌رچاوه‌یه‌ک بۆ نیگه‌رانی سه‌باره‌ت به په‌ره‌سه‌ندنی بۆ ناو عێراق و چونکه دۆسێی سوریا تانوپۆیه‌کی ئاینزایی یان تایفه‌گه‌رایی له‌خۆگرتووه بۆیه زۆر به ئاسانی په‌ره‌ده‌سه‌نێت بۆ ناو عێراق که هه‌مان زه‌مینه‌ی جیاوازی ئاینزایی و تایفه‌یی لێ هه‌یه.
زۆریک له چاودێرانی سیاسی له‌وبڕوایه‌دان یه‌کێک له هۆکاره سه‌ره‌کیه‌کانی دریژه کێشانی دۆسێی سوریا ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ململانێی نێوان زلهێزه‌کانی ناوچه‌که و پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانی خۆیان و هه‌وڵدانیان بۆ کۆنترۆڵ کردنی ئاڕاسته سیاسیه‌کان و وه‌ک به‌ڕێز هێڵترمان ده‌ڵێت له هه‌مان ده‌میشدا هه‌ر یه‌کێک له‌و وڵاتانه ( ئێران و تورکیا و شانشینی عه‌ره‌بستانی سعودیه) ده‌ستێکی زۆریان له عێراقدا هه‌یه و خاوه‌نی کاریگه‌ریه‌کانی خۆیانن له‌به‌ر ئه‌وه ده‌بینرێت ناکۆکیه‌کانیان له سوریا و عێراقدا یه‌کلایی ده‌که‌نه‌وه.
به‌غدا و هه‌ولێریش به‌شی خۆیان کێشه و ناکۆکییان هه‌یه له‌سه‌ر زۆرێک له دۆسێ گرنگه‌کانی په‌یوه‌ندی به ئایندهی هه‌ردوو لاوه هه‌یه.
جێگری سه‌رۆکی به‌شی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست له ڕێکخراوی قه‌یرانی نێونه‌ته‌وه‌یی ده‌ڵێت قوڵی ئه‌و ناکۆکیانه وه‌ها ده‌کات چاوه‌ڕوانی ئه‌وه نه‌کرێت به‌زوویی په‌یوه‌ندیه‌کانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا ئاسایی ببنه‌وه.
یوست هێڵترمان ده‌ڵێت جیاوازی بنچینه‌یی نێوان هه‌رێمی کوردستان و به‌شه‌کانی تری عێراق دۆسێی فێدراڵیه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ش وه‌ک ده‌ڵێت پێی وانییه به خێرایی و به ئاسانی بگه‌نه ڕێکه‌وتنێک له‌سه‌ر چۆنیه‌تی پێناسه‌کردنی فێدراڵیزم، هه‌رچه‌نده له ده‌ستوری عێراقدا باس له مه‌سه‌له‌ی فێدراڵی کراوه، به‌ڵام هه‌ر لایه‌نه و به شێوه‌ی تایبه‌تی خۆی ڕاڤه‌ی فێدراڵی ده‌کات له عێراقدا.
گه‌لێک له چاودێرانی عێراقی له‌وبڕوایه‌دان ده‌ستوری وڵاته‌که‌یان له ئێستادا بۆته به‌شێکی قه‌یرانی سیاسی وڵاته‌که، چونکه نه‌یتوانیوه وه‌ک ده‌ڵێن خاڵ له‌سه‌ر پیته‌کان دابنێت و بۆ چاره‌سه‌رکردنی گرفته‌کان ده‌ستور ببێته سه‌رچاوه.
به‌ڕێز هیڵترمان ده‌شڵێت هه‌رچه‌نده له‌م چه‌ند هه‌فته‌یه‌ی ڕابردوودا هه‌ست به جۆره ئارامیه‌ک ده‌کرێت له په‌یوه‌ندی نێوان هه‌ولێر و به‌غدادا ، به‌ڵام هێشتا ناچێته ئه‌و خانه‌یه‌ی به په‌یوه‌ندیه‌کی جێگیر ناودێر بکرێت.
ده‌ڵێت ئه‌وه‌ی پێویسته بکرێت هه‌ندێک ڕێکه‌وتنی بنچینه‌ییه له‌سه‌ر ئه‌و دۆسێیانه‌ی که جیاوازی گه‌وره هه‌ن له‌سه‌ریان، به‌تایبه‌تیش وه‌ک مافی مۆرکردنی کۆنتراکته نه‌وتییه‌کان، بودجه‌ی هێزی پێشمه‌رگه و هه‌روه‌هاش له‌سه‌ر کێشه هه‌ره گه‌وره و مشت ومڕ له‌سه‌ره‌که‌ی ناوچه جێناکۆکه‌کان و ده‌شڵێت ئه‌وه‌ش که تا ئێستا بینراوه و وه‌های کردووه ڕه‌وشه‌که بڕێک به‌ره‌و ئارامی بڕوات ئه‌و هه‌وڵانه‌یه که بۆ ڕه‌خساندنی زه‌مینه‌ی دیالۆگێکی به‌رفراوان و هه‌مه‌لایه‌ن دراون و جه‌ختیش ده‌کاته‌وه له‌وه‌ی ته‌نها له ڕێی دیالۆگه‌وه ده‌توانرێت کێشه‌کان چاره‌سه‌ربکرێن.
یوست هیڵترمان ده‌ڵێت نوری ئه‌لمالیکی سه‌ره‌ک وه‌زیری عێراق و مه‌سعود بارزانی سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستانی عێراق له‌سه‌ر ئاستی که‌سێتی له‌گه‌ڵ یه‌ک هه‌ڵناکه‌ن و ئه‌مه‌ش یارمه‌تیده‌ر نابێت ، به‌ڵام به‌ڕێز مالیکی و جه‌لال تاڵه‌بانی سه‌رۆکی عێراق پێکه‌وه هه‌ڵده‌که‌ن و ئه‌مه‌ش شتێکی باشه ، هه‌ربۆیه‌شه پێویسته هه‌نگاوی یه‌که‌م زاڵ بوون بێت به‌سه‌ر کێشه که‌سییه‌کانی نێوانیاندا و ئه‌وجا ده‌ستبکرێت به کارکردن له‌سه‌ر دۆسێ بنچینه‌ییه‌کاندا.، که پێویستی به هه‌نگاوی ورد و گرتنه‌به‌ری ڕێوشوێنی ورد و وریایانه هه‌یه و ئه‌گه‌ریش پێویستی کرد په‌نا ببرێته به‌ر ناوبژیکهرێکی ده‌ره‌کی و به‌تایبه‌تیش وه‌ک ده‌ڵێت مه‌به‌ستی له نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کانه.
یوست هیڵترمان، جێگری سه‌رۆکی به‌شی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و باکوری ئافریکا له ڕێکخراوی قه‌یرانی نێونه‌ته‌وه‌یی ده‌ڵێت چاره‌سه‌رکردنی قه‌یرانی عێراق به قه‌یرانی نێوان هه‌ولێر و به‌غداشه‌وه هه‌ر ته‌نها له ئه‌ستۆی مالیکی نییه به‌ته‌نیا چونکه له دیمه‌نه‌کانی عێراقدا ئه‌کته‌ری تریش هه‌ن که ناکۆکن و کێشه و گرفتیشیان هه‌یه و به‌شداریشن له‌م ڕه‌وشه‌ی وڵاته‌که‌دا، هه‌ربۆیه گردبوونه‌وه‌یان له‌سه‌ر یه‌ک مێزی دانوستاندن و یه‌کلاییکردنه‌وه‌ی جیاوازیه‌کانیان ده‌بێته باشترین هه‌نگاو به ئاڕاسته‌ی ڕه‌واندنه‌وه‌ی تارماییه‌کانی به‌ری ئایندهی عیراقیان گرتووه.
|
<urn:uuid:7e5a5507-4271-4508-b593-95f68965f3d5>
|
CC-MAIN-2017-04
|
http://www.dengiamerika.com/a/1543828.html
|
2017-01-17T13:11:57Z
|
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2017-04/segments/1484560279915.8/warc/CC-MAIN-20170116095119-00223-ip-10-171-10-70.ec2.internal.warc.gz
|
ckb
| 0.997355 |
Arab
| 16 |
{"ckb_Arab_score": 0.9973546862602234}
|
26 ساڵ له‌مه‌وبه‌ر هێرشی کیمیایی کرایه سه‌ر شاری هه‌ڵه‌بجه، ده‌یان هه‌زار که‌س کوژران و برینداربوون.
ئه‌و هێرشه کیمیاییه‌ی ڕژێمه‌که‌ی سه‌دام حوسه‌ین به‌شێک بوو له‌و هه‌وڵانه‌ی ده‌یدان بۆ سڕینه‌وه‌ی ناسنامه‌ی نه‌ته‌وه‌یی گه‌لی کورد له عێراقدا.
ڕه‌زا مه‌نوچه‌هری
له پاش ڕاپه‌ڕینی ساڵی 1991 ی کورد له عێراقدا ئه‌وه‌ی پێویست بوو بۆ هه‌ڵه‌بجه وه‌ک دانیشتوانه‌که‌ی له بۆنه‌ی جیاوازدا جه‌ختی لێده‌که‌نه‌وه ئه‌م شاره‌یان بوژاندنه‌وه‌یه‌کی ئه‌وتۆی به‌خۆوه نه‌بینیوه که بتوانرێت بگوترێت هه‌ڵه‌بجه هه‌ستاوه‌ته‌وه سه‌ر پێیه‌کانی خۆی.
دلێر عه‌بدولخالق
له‌م چه‌ند ڕۆژه‌ی ڕابردوودا حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستانی بڕیاریدا هه‌ڵه‌بجه بکرێته پارێزگا.
به‌ڵێن ساڵح له‌م مێزگرده‌دا میوانداری هه‌ریه‌ک له‌م به‌ڕێزانه‌ی کردووه:
ڕه‌زا مه‌نوچه‌هری، نوسه‌ر و لێکۆڵه‌ر.
دلێر عه‌بدولخالق، ڕۆژنامه‌وان و چالاکوانی سیڤیل.
ئایا بوونی هه‌ڵه‌بجه به پارێزگا به‌شێک له زامه‌کانی ئه‌م شاره چاره‌سه‌ر ده‌کات؟
ئێستا هه‌ڵه‌بجه بۆته به‌شێک له ململانێی سیاسی نێوان هه‌رێمی کوردستانی عێراق و حکومه‌تی نێوه‌ندی له به‌غدا.
برینی خه‌ڵکی هه‌ڵه‌بجه زۆر قوڵه و پێویستی به چه‌ندان ڕێگه‌ی جیاواز هه‌یه بۆ چاره‌سه‌رکردنی زامه‌کانی جا ئایا جه‌سته‌یی بێت یانیش ده‌روونی.
چ شتێک ژیان به هه‌ڵه‌بجه ده‌به‌خشێته‌وه؟
وه‌ڵامی ئه‌م پرسیاره له ده‌قی مێزگرده‌که‌دایه:
|
<urn:uuid:abdc580f-3c58-4999-8d82-7537bbad9c4e>
|
CC-MAIN-2017-04
|
http://www.dengiamerika.com/a/1872621.html
|
2017-01-21T02:13:44Z
|
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2017-04/segments/1484560280899.42/warc/CC-MAIN-20170116095120-00525-ip-10-171-10-70.ec2.internal.warc.gz
|
ckb
| 0.998873 |
Arab
| 15 |
{"ckb_Arab_score": 0.9988729953765869}
|
به‌ڕێوبه‌رایه‌تی خواردن و ده‌رمان له وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا داوای‌کرد، ئه‌و جۆره جگه‌رانه‌ی ڕۆنی جۆری مینثۆلیان تێدا به‌کاردێت بۆ ئه‌وه‌ی تام و بۆنی چێژی خۆشتر بێت چیدی نه‌فرۆشرێت و ئه‌وه‌ی له بازاڕدا هه‌یه به ته‌واوه‌تی بکێشرێته‌وه.
به‌ڕێوبه‌رایه‌تی خواردن و ده‌رمانی ئه‌مه‌ریکا هۆکاره‌که‌ی گه‌ڕاندووه‌ته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و جۆره جگه‌رانه به‌رپرسیاری یه‌که‌من له به‌رزبوونه‌وه‌ی ژماره‌ی ئه‌و مێرد منداڵانه‌ی جگه‌ره ده‌کێشن.
به‌رێوبه‌رایه‌تییه‌که ده‌شڵێت ئه‌م جۆره جگه‌رانه په‌یوه‌ندی نییه به به‌رزبوونه‌وه‌ی ئاستی نه‌خۆشیه‌کان له نێوان ئه‌وانه‌ی جگه‌ره ده‌کێشن ، به‌ڵام مه‌ترسی سه‌ره‌کی له‌وه‌دایه هانی مێردمنداڵان ده‌دات رووبکه‌نه جگه‌ره‌کێشان ، به‌م هۆیه‌شه‌وه له‌داهاتودا ڕووده‌که‌نه جگه‌ره باوه‌کان .
لای خۆیه‌وه به‌رێوه‌به‌ری ناوه‌ندی به‌رهه‌ماکانی تووتن له به‌رێوبه‌رایه‌تی خواردن و ده‌رمان له وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا لۆرانس دایتن گوتی ڕاپۆرته‌که له لایه‌ن ناوه‌ندی به‌ڕێوبه‌رایه‌تیه‌که‌وه ده‌خرێته ژێر هه‌ڵسه‌نگاندن بۆ بڕیاردانی گونجاو له‌سه‌ری و پێداچونه‌ووه به هه‌موو زانیاره‌یه زانستیه‌کانی خستویه‌ته ڕوو له‌سه‌ر کاریگه‌ری مینثۆل له‌سه‌ر ته‌ندروستی.
کۆمپانیای رینۆڵدز که خاوه‌نی چه‌ندین کۆمپانیای دیکه‌یه و له ژێر سایه‌ی ئه‌ودا کارده‌که‌ن ڕایگه‌یاند ، کارکردنی له‌گه‌ڵ به‌رێوبه‌رایه‌تی خواردن و ده‌رمان له‌سه‌ر پرسه‌که به‌رده‌وام ده‌بێت .
به‌ڵام کۆمپانیای لۆریلارد که گه‌وره به‌رهه‌مهێنه‌ری جگه‌ره‌ی جۆری مینثۆلـه گوتی:
لێکۆڵینه‌وه‌کانی له لایه‌ن به‌ڕێوبه‌رایه‌تی خواردن وده‌رمانه‌وه ده‌کرێت ده‌یسه‌ڵمێنێت ئه‌و جۆره جگه‌رانه زیانی زیاتری له جگه‌ره‌ی باو نیه، هه‌روه‌ها هیچ پێویست ناکات به شێوه‌یه‌کی جیاواز له لایه‌ن ده‌سه‌ڵاته‌وه مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵدا بکرێت و له‌بازاڕدا بکێشرێته‌وه و قه‌ده‌غه بکرێت.
|
<urn:uuid:be27657b-5d60-439a-9738-cf23db328423>
|
CC-MAIN-2017-04
|
http://www.dengiamerika.com/a/health-8apr11-119483164/968236.html
|
2017-01-21T02:15:02Z
|
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2017-04/segments/1484560280899.42/warc/CC-MAIN-20170116095120-00525-ip-10-171-10-70.ec2.internal.warc.gz
|
ckb
| 0.999717 |
Arab
| 8 |
{"ckb_Arab_score": 0.9997171759605408}
|
ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه دادگای باڵای تاوانه‌کانی عێراق بڕیاری حوکمی له سێداره‌دانی بۆ تاریق هاشمی جێـگری سه‌رۆک کۆماری عێراق ده‌رکرد به تاوانی ئه‌وه‌ی سه‌رپه‌رشـتی کۆمه‌ڵێـکی تێرۆرسـتی کردبوو.
دادگاکه هه‌روه‌ها هه‌مان سـزای بۆ ئه‌حمه‌د قه‌حتانی ئاوه‌ڵزاوا و به‌ڕێوه‌به‌ری ئۆفیسه‌که‌ی هاشمی بڕیوه.
تاریق هاشمی که به‌بێ ئاماده‌بوونی له دانیشتنه‌کانی دادگاییکردنه‌که‌یدا ئه‌م سـزایه‌ی بۆ بڕیاردرا، نکوڵی ده‌کات له‌وه‌ی ده‌سـتی له تێرۆرزمدا هه‌بێت و ده‌ڵێت ئه‌مه مه‌به‌ستی سیاسی له پـشـته‌وه‌یه.
هاشمی که که‌سایه‌تیـیه‌کی سووننه ئاینزایه له ئێسـتادا مافی په‌نابه‌ری له تورکیا وه‌رگرتووه و حکومه‌تی ئه‌و وڵاته ڕه‌تی ده‌کاته‌وه ڕاده‌سـتی حکومه‌تی به‌غدای بکات.
شاره‌زایان ده‌ڵێن ئه‌م بڕیاره ئاکامی خراپـی به‌سه‌ر ڕه‌وشی سیاسی و ئاسایشی عێراقدا ده‌بێت و ڕه‌نگدانه‌وه‌ی خراپیشی به‌سه‌ر په‌یوه‌ندیـیه‌کانی نێوان شیعه و سـووننه‌ی وڵاته‌که‌دا ده‌بێت.
له‌م باره‌یه‌وه هاوکارمان ئه‌حمه‌د بارزانی ڕاپـۆرتێـکی ئاماده‌کردووه.
|
<urn:uuid:3af46eba-a462-4ebd-b4a6-82c789fedfc4>
|
CC-MAIN-2017-04
|
http://www.dengiamerika.com/a/1504508.html
|
2017-01-22T08:16:19Z
|
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2017-04/segments/1484560281419.3/warc/CC-MAIN-20170116095121-00433-ip-10-171-10-70.ec2.internal.warc.gz
|
ckb
| 0.99791 |
Arab
| 14 |
{"ckb_Arab_score": 0.9979099035263062}
|
پاش بڵاوبوونه‌وه‌ی په‌یامه ده‌نگیـیه‌که‌ی ڕابه‌ری جه‌بهه‌ت ئه‌لنوسره‌ی سوریا، که تیایدا گروپه چه‌کداره‌که‌ی به به‌شێـک له ڕێـکخراوی ئه‌لقاعیده ناساند، زۆرێـک له سوریـیه‌کان دووچاری نیگه‌رانی بوون.
په‌یامه‌که به ناوی ئه‌بو محه‌مه‌د ئه‌لجۆلانی به‌رپـرسی ئه‌و کۆمه‌ڵه توندڕه‌وه‌ی سوریاوه بڵاوکراوه‌ته‌وه، وه تیایدا هاتووه چه‌کدارانی جه‌بهه‌ت ئه‌لنوسره ڕابه‌ری ئه‌لقاعیده ئه‌یمه‌ن ئه‌لزه‌واهری به گه‌وره‌ی خۆیان داده‌نێن و گوێڕایه‌ڵی ته‌واوی فه‌رمانه‌کانی ده‌بن.
ئه‌م ڕاگه‌یاندنه زه‌نگێـکی مه‌ترسیداره بۆ گه‌لێـک له سوریـیه‌کان و جێگه‌ی نیگه‌رانی زۆربه‌ی ئه‌و وڵاتانه‌شه که پـشـتیوانی له گۆڕینی ده‌سه‌ڵات له سوریا ده‌که‌ن.
جومانا بوترس چالاکوانی مافه‌کانی مرۆڤی سوری ده‌ڵێت
ئه‌م لێـدوانه‌ی ئه‌مڕۆ بڵاوکراوه‌ته‌وه هه‌موو سوریـیه‌کانی تووشی شۆککردووه، ئێمه له پـێناو به‌ده‌سـتهێنانی ئازادی و دیموکراسی ڕاپه‌ڕین نه‌ک بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌یمه‌ن ئه‌لزه‌واهیری یان ئه‌لقاعیده بۆ وڵاته‌که‌مان بهێنین، بۆیه ئه‌م ڕاگه‌یاندنه به ته‌واوی ڕه‌تده‌که‌ینه‌وه.
ئه‌م هه‌ڵوێسته‌ی جه‌بهه‌ت ئه‌لنوسره وه‌نه‌بێت هه‌ر ته‌نها جێی مه‌ترسی سیکولاره‌کانی سوریا ببێت، به‌ڵـکو موسڵمانه میانڕهوهکانیشی دووچاری نیگه‌رانی کردووه.
سه‌ما ئه‌لحومسی خانمێـکی سوری سوونـنهیه ده‌ڵێت ئێمه گهلێـکین حه‌زمان به توندڕه‌وی نیـیه و ئه‌م قسه‌یه جێی قبوڵ نیـیه. سوریا وڵاتێـکی فره پـێـکهاتهیه له چه‌ندان نه‌ته‌وه و ئاین و تایفه پـێـکهاتووه، هه‌مووی له‌گه‌ڵ یه‌کدا گونجاوین. بۆ نمونه له بینایه‌کدا سووننی و عه‌له‌وی و مه‌سیحی و دورزی و کورد پـێـکه‌وه ده‌ژین و هه‌موو یه‌کتریان خۆشده‌وێت.
له‌گه‌ڵ ئه‌م مه‌ترسی و نیگهرانیـیانه، گومانیش له‌سه‌ر جه‌بهه‌ت ئه‌لنوسره په‌یدابووه، به‌وه‌ی له‌م سـاته ههسـتیارهی سوریا پـیایدا تێپه‌ڕده‌بێت و خه‌ڵـکی لێقه‌وماوی ئه‌و وڵاته چاوه‌ڕێی پـشـتیوانی و کۆمه‌کی نێوده‌وڵه‌تی ده‌که‌ن، گه‌وره‌ی ئه‌و گروپه لێـدوانی له‌و جۆره ده‌دات.
خالد کۆبانی چالاکوانی کوردی سوریا بنکه له ئه‌ڵمانیا ده‌ڵێت
جه‌بهه‌ت ئه‌لنوسره له ئێسـتادا خزمه‌تی ڕژێم ده‌کات و هه‌وڵی له‌ناوبردنی شۆڕشه‌که ده‌دات.
دالیا ئه‌لشامی چالاکوانی سوری ئه‌ویش له‌گه‌ڵ بۆچوونه‌که‌ی کۆبانیدا هاوڕایه.
ده‌ڵێت ئه‌م ڕاگه‌یاندنه‌ی ئه‌مڕۆ له ڕاستیدا خزمهتێـکی زۆر زۆری به ڕژێمی به‌شـار ئه‌سه‌د گه‌یاند و وه‌کو دیاریـیهک وایه بۆی که هه‌رگیز پـێشـبینی نه‌ده‌کرد. ده‌شڵێت بێگومان له چه‌ند ڕۆژی داهاتوودا ڕژێم ئه‌م مه‌سه‌له‌یه بۆ به‌رژه‌وه‌ندی خۆی ده‌قۆزێته‌وه و هێنده‌ی دیکه گه‌وره‌ی ده‌کات به‌و هیوایه‌ی کۆمه‌ڵی نێوده‌وڵه‌تی ده‌سـتبه‌رداری گه‌لی سوریا بـبێت.
جومانا بوترس له‌م باره‌یه‌وه ده‌ڵێت ئه‌مه‌ش ڕژێمه‌که‌ی ئه‌سه‌د ڕزگار ناکات و خه‌ڵـکی سوریا واز له شۆڕشه‌که‌یان ناهێنن.
ئه‌م ڕژێمه ده‌بێت تێبگات ئێمه گه‌لێکین ماف و داواکاری ڕه‌وامان هه‌یه. ئێمه وه‌ک هاوڵاتی ئه‌م وڵاته ده‌بێت مافی فره حزبی، به‌شـداری له کاری سیاسی، ئاڵوگۆڕکردنی ده‌سه‌ڵاتمان هه‌بێت، بۆیه به هیچ شێوه‌یه‌ک واز له‌م مافانه‌مان ناهێنین.
|
<urn:uuid:351e603b-ff05-45f7-bdab-2930e6c68534>
|
CC-MAIN-2017-04
|
http://www.dengiamerika.com/a/1639402.html
|
2017-01-24T17:17:44Z
|
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2017-04/segments/1484560285001.96/warc/CC-MAIN-20170116095125-00249-ip-10-171-10-70.ec2.internal.warc.gz
|
ckb
| 0.999042 |
Arab
| 13 |
{"ckb_Arab_score": 0.9990421533584595}
|
به‌خێر بێیت بۆ ده‌ستگای هاتووچۆ (سۆرانی)
لێره زانیاریت ده‌ست ئه‌كه‌وێت به سۆرانی ده‌رباره‌ی ئاژۆتنامه و تاقیكردنه‌وه‌ی لێخوڕین. هه‌روه‌ها ئه‌توانی زانیاری
بخوێنیته‌وه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه ده‌ستگای هاتووچۆ چی ئه‌كات و چۆن په‌یوه‌ندیمان پێوه ئه‌كه‌یت.
ذهستگای هاتووچۆ زانیاری به كورتی بڵاوكردپتهوه به سۆرانی. به زمانی ئینگلیزی زانیاری یه‌كان به تێروته‌سه‌لی
بڵاوكراوه‌ته‌وه.
گه‌ر پرسیاری دیكه‌ت هه‌یه له‌سه‌ر چۆنێتی پاره‌دانی باجی چوونه ژووره‌وه بۆ ناو شار و ده‌رچوونه ده‌ره‌وه له شار، یاخوود
كاتێ ئۆتۆمبیل ئه‌كڕیت یان ئه‌فرۆشی یان ده‌ته‌وێ ئۆتۆمبیله‌كه‌ت بخه‌وێنی (به‌كاری نه‌هێنی) ئه‌وا په‌یوه‌ندی بكه به
به‌ڕێوبه‌رایه‌تی گواستنه‌وه‌وه.
www.transportstyrelsen.se (په‌نجه‌ره‌یه‌كی نوێ ئه‌كرێته‌وه)
ته‌لیفۆن:305 503 -0771
بڵاوكه‌ره‌وه ڕاسپێره به سۆرانی
له خانه‌ی بڵاوكه‌ره‌وه‌كان بابه‌ت ئه‌دۆزیته‌وه كه به سۆرانی نووسراوه وه ئه‌توانی دایبگریت یان داوای بكه‌یت.
بڵاوكه‌ره‌وه به زمانی دیكه (په‌نجه‌ره ئه‌كرێته‌وه)
|
<urn:uuid:e8eab895-e077-4528-aa43-16a40be0e81b>
|
CC-MAIN-2017-04
|
http://trafikverket.se/om-oss/kontakt/Om-webbplatsen/Andra-sprak/Sydkurdiska/?expandid=megamenu3
|
2017-01-19T10:41:13Z
|
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2017-04/segments/1484560280587.1/warc/CC-MAIN-20170116095120-00166-ip-10-171-10-70.ec2.internal.warc.gz
|
ckb
| 0.999626 |
Arab
| 126 |
{"ckb_Arab_score": 0.9996261596679688}
|
پـۆلیسی عێراق ده‌ڵێت ته‌قینه‌وه‌ی ماشـێنێـك ڕۆژی سێشه‌ممه له به‌غدا بۆته مایه‌ی
كوژرانی پـێنج كه‌س كه هه‌ندێـكیشـیان كۆماندۆی پـۆلیس بوون.
كاربه‌ده‌سـتان ده‌ڵێن به لایه‌نی كه‌مه‌وه پـێنج كه‌سی تریش بریندارن له‌م ته‌قینه‌وه‌یه‌دا كه ده‌سته‌یه له چاودێرانی پـۆلیـسـیان كردبووه نیشـانه.
له شـاری باقوبه‌ش چه‌ند چه‌كدارێـك له ناو ماشـێنێـكهوه ته‌قه‌یان له ژماره‌یه‌ك كرێـكار كردووه، وه سیان كوژراون و چواریش بریندارن.
ئه‌م هێرشانه‌ش یه‌ك ڕۆژ پاش ڕاگه‌یاندنه‌كه‌ی نوری ئه‌لمالكی سه‌رۆك وه‌زیری عێراقه، كه گوتبووی تا كۆتایی ئه‌مساڵ هێزی سه‌ربازی عێراق باری ئاسایشی له هێزه سه‌ربازیـیه بیانیـیه‌كان وه‌رده‌گرێته‌وه.
ڕۆژی دووشه‌ممه و له میانه‌ی كۆنفرانسـێـكی هاوبه‌شی ڕۆژنامه‌وانیدا له‌گه‌ڵ تۆنی بلێری سه‌رۆك وه‌زیری بریتانیادا له به‌غدا، ئه‌لمالكی گوتوویه‌تی له مانگی داهاتوودا له دوو پارێزگای عێراق ئه‌و به‌ده‌سته‌وه‌دانی ئاسایشه ده‌ست پـێدهكات.
به‌ڕێز بلێریش گوتوویه‌تی حكومه‌تی نوێی یه‌كگرتووی عێراق سه‌ره‌تایه‌كی نوێـیه له وڵاته‌كه‌دا، وه گوتووشێـتی ئه‌م ئاڵۆزكاریـیانه له عێراق درێژتر و سه‌ختـتر بووه وه‌ك له‌وه‌ی چاوه‌ڕوان ده‌كرا.
|
<urn:uuid:66430b97-1162-4657-8b4d-c7884f5b63b2>
|
CC-MAIN-2017-04
|
http://www.dengiamerika.com/a/a-58-2006-05-23-voa3-89185592/946460.html
|
2017-01-19T10:49:17Z
|
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2017-04/segments/1484560280587.1/warc/CC-MAIN-20170116095120-00166-ip-10-171-10-70.ec2.internal.warc.gz
|
ckb
| 0.969094 |
Arab
| 10 |
{"ckb_Arab_score": 0.9690938591957092, "sdh_Arab_score": 0.029942011460661888}
|
<!-- IMAGE -->
به‌پـێی ئه‌و ئه‌نجامه به‌رایـیانه‌ی کۆمیسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌کانی عێراق ڕایگه‌یاند لیستی ئه‌لعێراقیه‌ی ئه‌یاد عه‌لاوی 91 کورسی و لیستی ده‌وڵه‌تی یاسای نوری ئه‌لمالیکی 89 کورسی و لیستی نیشتیمانی عێراقیه‌کانی عه‌مـمار ئه‌لحه‌کیم 70 کورسی و لیستی هاوپه‌یمانێتی کوردوستان 43 کورسی و بزوتنه‌وه‌ی گۆڕانیش8 کورسییان به‌ده‌ست هێناوه.
ئه‌م ئه‌نجامه به‌راییانه کۆمه‌ڵێ سیناریۆی به‌دوای خۆیدا هێناوه بۆ پێکهێنانی هاوپه‌یمانێتیه‌کان له پاش ئه‌نجامه‌کان، له‌وانه هاوپه‌یمانێتی کردنی لیستی ئه‌لعێراقیه له‌گه‌ڵ لیستی نیشتیمانی عێراقی و کورده‌کان، یان هاوپه‌یمانێتی لیستی ده‌وڵه‌تی یاسا له‌گه‌ڵ له‌گه‌ڵ لیستی نیشتیمانی عێراقی و کورده‌کاندا، و ژماره‌یه‌ک ئه‌گه‌ری تریش بۆ هاوپه‌یمانێتی کردن. هه‌ر یه‌ک له‌م سیناریۆیانه ئه‌گه‌ریان هه‌یه به‌ڵام ئه‌وه‌ی شیکه‌ره‌وه زۆرێک جه‌ختی لێده‌که‌نه‌وه به‌دوور زانینی هاوپه‌یمانێتیه‌که له نێوان عه‌لاوی و مالیکیدا. له مێزگردی ئه‌مڕۆی به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مریکادا میوانداری هه‌ردوو ڕۆژنامه‌وان ئه‌حمه‌د میره و عارف قوربانی ده‌که‌ین.
ڕۆژنامه‌وان ئه‌حمه‌د میره ده‌ڵێت د. ئه‌یاد عه‌لاوی ناتوانێت له ماوه‌ی یه‌ک مانگدا حکومه‌تی نوێ پێکبهێنێت و پێشبینیش ده‌کات لیسته‌که‌ی ئه‌لعێراقیه‌ی د. عه‌لاوی له‌به‌ر یه‌ک هه‌ڵبوه‌شێته‌وه.
ڕۆژنامه‌وان عارف قوربانی پێی وایه ئه‌نجامه‌کانی هه‌ڵبژاردن له پارێزگای که‌رکوک سستیـیهک دروست ده‌کات له چاره‌سه‌ر کردنی کێشه‌ی که‌رکوکدا و ده‌شڵێت ئاماژه‌یه‌کی ترسناکیشه به‌وه‌ی که‌رکوک هی هیچ لایه‌ک نیـیه.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی مێزگرده‌که بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 14:50 خوله‌كه.
|
<urn:uuid:52598cc3-e4a4-498d-a08e-f365a75301d5>
|
CC-MAIN-2017-04
|
http://www.dengiamerika.com/a/a-58-2010-03-27-voa7-89534987/956850.html
|
2017-01-21T17:32:54Z
|
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2017-04/segments/1484560281162.88/warc/CC-MAIN-20170116095121-00479-ip-10-171-10-70.ec2.internal.warc.gz
|
ckb
| 0.976141 |
Arab
| 9 |
{"ckb_Arab_score": 0.976140558719635, "sdh_Arab_score": 0.022029880434274673}
|
سه‌ره‌تا ئه‌م كارانه ئه‌نجامبده:
1- سه‌ره‌تا كه له ماڵ ده‌رچووى ئه‌م زیكره ده‌خوێنیت { بِسْم اللَّهِ توكَّلْتُ عَڵى اللَّهِ، ولا حوْڵ ولا قُوهَ إلاَّ بِاللَّهِ }
2- وه ئه‌م زیكره ده‌خوێنیت له كاتى ماڵ ئاوى كردن له كه‌س و كارت{ استودعكم الله الذی لاتضـیع ودائـعـه}
3- وه ئه‌م زیكره ده‌خوێنیت دواى سه‌ركه‌وتن بۆناو سه‌یاره و ته‌یاره{ بسم الله الحمد لله، سُبْحانَ الَّذِی سَخَّرَ لَنَا هَذَا وَمَا كُنَّا لَهُ مُقْرِنِینَ * وَإِنَّا إِلَى رَبِّنَا لَمُنقَلِبُونَ ، الحمد لله، الحمد لله، الحمد لله، الله اكبر، الله اكبر، الله اكبر، سبحانك اللهم إنی ظلمت نفسی فاغفر لی،إنه لا یغفر الذنوب إلا أنت"}
4- پاشان ئه‌م زیكره ده‌خوێنیت بۆ سهفركردن: { الله اكبر, الله اكبر, الله اكبر سُبْحَانَ الّذِی سَخّرَ لَنَا هَذَا وَمَا كُنّا لَهُ مُقْرِنِینَ* وَإِنّا إِلَىَ رَبّنَا لَمُنْقَلِبُونَ. اللّهُمّ إِنّا نَسْأَلُكَ فِی سَفَرِنَا هَذَا الْبِرّ وَالتّقْوَىَ. وَمِنَ الْعَمَلِ مَا تَرْضَىَ. اللّهُمّ هَوّنْ عَلَیْنَا سَفَرَنَا هَذَا. وَاطْوِ عَنّا بُعْدَهُ. اللّهُمّ أَنْتَ الصّاحِبُ فِی السّفَرِ. وَالْخَلِیفَةُ فِی الأَهْلِ. اللّهُمّ إِنّی أَعُوذُ بِكَ مِنْ وَعْثَاءِ السّفَرِ، وَكَآبَةِ الْمَنْظَرِ، وَسُوءِ الْمُنْقَلَبِ، فِی الْمَالِ وَالأَهْلِ". } وه ئه‌گه‌ر گه‌رایه‌وه له سه‌فه‌ر ده‌یڵێته‌وه‌و ئه‌مه‌ى بۆ زیاد ده‌كات{ آیبون، تائبون، عابدون، لربنا حامدون .
كاره‌كانى كاتى ئیحڕام كردن:
ئه‌گه‌ر گه‌یشتیه (ذوالحلیفة) ئه‌وا ئه‌م كارانه‌ى خواره‌وه ئه‌نجام بده،به‌ڵام ئه‌وانه‌ى به ته‌یاره‌وه سه‌فه‌ر ده‌كه‌ن ده‌بێت هه‌ر له فڕۆكه‌خانه‌وه ئه‌و كارانه ئه‌نجام بده‌ن .
1- سوننه‌ته پێش ئیحڕام كردن خۆت بشۆیت
2- سوننه‌ته بۆپیاوان بۆنى خۆش له لاشه‌یان بده‌ن،وه بۆ ئافره‌تان كرێم و ڕۆنى به‌سوود له لاشه‌یان بده‌ن وه‌نابێت جلى له‌به‌ر كرا‌و بۆ ئیحڕام كردن بۆنى لێبدرێت .
3- دواى ئه‌وه‌ى جلى ئیحڕام له‌به‌رده‌كه‌یت،بۆپیاوان دوو پارچه‌ى سپى به‌یه‌كه‌میان ده‌وترێت (رداء)كه ده‌درێت به‌سه‌ر هه‌ردوو شان و سك و پشتدا تا ناوك،وه ئه‌وه‌ى دووه‌میان پێى ده‌وترێت (ئیزار)كه له ناوكه‌وه تا ئه‌ژنۆى پێ داده‌پۆشێت،به‌ڵام ئافره‌ت جلێكى داپۆشراو له‌به‌ر ده‌كه‌ن كه هه‌موو لاشه‌یان داده‌پۆشێت جگه له هه‌ردوو قاپ و رومه‌تیان نه‌بێت .
4-وه سوننه‌ت وایه له (ذوالحلیفة) دوو ڕكعات نوێژ بكه‌یت چونكه شوێنێكى پیرۆزه .
5- ئیحڕام كردن:وه له دواى ئه‌مانه‌وه ڕوو له‌قیبله ده‌كه‌یت و به‌پێوه ده‌ڵێت{ لبیك اللهم عمرة }،به‌ڵام ئه‌وانه‌ى به‌ته‌یاره سه‌فه‌ر ده‌كه‌ن كه نزیكى میقات بو نه‌وه ئیحڕام ده‌كه‌ن
6- ئینجا دواى ئه‌وه ده‌ڵێین:{ لبیك اللهم لبیك، لبیك لا شریك لك لبیك إن الحمد والنعمة لك والملك، لاشریك لك} وه سوننه‌ته به ده‌نگى زۆر به‌رز ئه‌مه بڵێیته‌وه
7- به‌رده‌وام ئه‌م زیكره ده‌ڵیت تاماڵهكانى مه‌ككه دێته پێش چاوت ، ئینجا واز ده‌هێنین له‌م زیكره‌و ، ئه‌م كارانه‌ى خواره‌وه ئه‌نجام ده‌ده‌ین:
پێش چوونه ناو مه‌ككه‌وه :
سوننه‌ته پێش چوونه ناو مه‌ككه‌وه خۆت بشۆریت ئه‌گه‌ر بۆت كرا ، وه سونه‌ته به رۆژ بچیته ناو مه‌ككه‌وه ، وه چاكتر وایه له سه‌رووى مه‌ككه‌وه بچیته ژوره‌وه
1- به قاچى راست ده‌چیته ژوره‌وه ئینجا بڵێ { بِسْـمِ الله، وَالصَّلاةُ، وَالسَّلامُ عَلى رَسولِ الله، اللّهُـمَّ افْتَـحْ لی أَبْوابَ رَحْمَتـِك}
2- ئینجا یه‌ك سه‌ر بڕۆ لاى به‌رده ڕه‌شه‌كه (الحجر الأسود) وه ڕووى تێده‌كه‌یت و ده‌ڵێیت (بسم الله ، الله اكبر)
3- ئه‌گه‌ر بۆت كرا ده‌ست ده‌هێنیت به بهردهكهداو ، به ده‌میش ماچى ده‌كه‌یت،سوجده‌ى له‌سه‌ر ده‌به‌یت ،وه ئه‌گه‌ر بۆت نه‌كرا ماچى بكه‌یت ئه‌وه ده‌ست ده‌هێنیت به بهردهكهداو ئینجا ده‌ستت ماچ ده‌كه‌یت ،وه ئه‌گه‌ر ئه‌ویشت بۆنه‌كرا ئه‌وا به‌ده‌ستى ڕاستت له دووره‌وه ڕوو بكه به‌ره‌و به‌رده ڕه‌شه‌كه و ده‌ستت به‌رز بكه‌وه و بڵێ (الله اكبر) وه هیچى تر مه‌كه.
4- ئه‌وجا پۆشاكى سه‌ره‌وه‌ى ناوكت ده‌كه‌یته‌وه و ناوهڕاستهكهى ده‌خه‌یته ژێر باڵى ڕاستت و بۆ ئه‌وه‌ى شانى ڕاستت به‌ده‌ره‌وه بێت ،وه هه‌ردوو سه‌رى پۆشاكه‌كه ده‌ده‌یت به‌سه‌ر شانى چه‌پته‌وه
5- ئینجا له ئاستى به‌رده ڕه‌شه‌كه‌وه له‌سه‌ر خه‌ته ڕه‌شه‌كه‌وه ده‌ست ده‌كه‌یت به ته‌واف كردن به‌ده‌ورى كهعبهداو كه‌عبه ده‌خه‌یته لاى چه‌پته‌وه
6- وه كه گه‌یشتیه ڕوكنى یه‌مانى وه ده‌ست ده‌هێنى به‌سه‌ریداو به‌لام نابێت ماچى بكه‌یت،وه ئه‌گه‌ر بۆت نه‌كرا ده‌ست بهێنى به‌سه‌ریدا ئه‌وا ئازارى كه‌س مه‌ده و نابێت به ده‌ستیش ئیشاره‌تى بۆ بكه‌یت چونكه بیدعه‌یه.
7-وه سوننه‌ته له نێوان ڕوكنى یه‌مانى و به‌رده ڕه‌شه‌كه ئه‌م زیكره بخوێنیت { رَبَّنَا آتِنَا فِی الدُّنْیَا حَسَنَةً وَفِی الآخِرَةِ حَسَنَةً وَقِنَا عَذَابَ النَّارِ}وه دروسته سینگ و ڕوومه‌تت به‌و لا دیواره‌دا بلكێنیت كه له‌نێوان ده‌رگاى كه‌عبه و به‌رده ڕهشهكهدا هه‌یه ،وه دوعاى خێریش زۆر بكه
8- وه سوننه‌ته له سێ ته‌وافى یه‌كه‌مدا تۆزێك به خێرایى و به‌په‌له بسوڕێیته‌وه، وه سوننه‌ته ده‌ست نوێژت هه‌بێت بۆ ته‌وافكردن ،وه له‌كاتى ته‌واف كردن هه‌ر دوعایه‌ك یان هه‌ر زیكرێك بكه‌یت ئه‌وا دروسته وه دروسته قوڕئانیش بخوێنیت،وه كه ته‌وافى حهوتهمت ته‌واو كرد ئه‌وا ماچى به‌رده‌كه مه‌كه‌و ده‌ستیشت بۆ درێژ مه‌كه چونكه بیدعه‌یه،ئینجا دواى ته‌واو بوونى ته‌وافى حه‌وته‌م شانى ڕاستت داپۆشه‌و یه‌ك سه‌ر بڕۆ بۆ لاى مه‌قام ئیبراهیم وه ئه‌م ئایه‌ته بخوێنه‌وه { وَاتَّخِذُوا مِن مَّقَامِ إِبْرَاهِیمَ مُصَلًّى }ئینجا له‌پشت مه‌قامى ئیبراهیمه‌وه دوو ڕكعات نوێژى سوننه‌ت ده‌كه‌یت، وه سوننه‌ته له ركعاتى یه‌كه‌م سوڕه‌تى { قُلْ یَا أَیُّهَا الْكَافِرُونَ ﴿١﴾ لَا أَعْبُدُ مَا تَعْبُدُونَ ﴿٢﴾ وَلَا أَنتُمْ عَابِدُونَ مَا أَعْبُدُ ﴿٣﴾ وَلَا أَنَا عَابِدٌ مَّا عَبَدتُّمْ ﴿٤﴾ وَلَا أَنتُمْ عَابِدُونَ مَا أَعْبُدُ ﴿٥﴾ لَكُمْ دِینُكُمْ وَلِیَ دِینِ ﴿٦﴾ } بخوێنیت.وه له ركاتى دووه‌مدا سوره‌تى (قُلْ هُوَ اللَّـهُ أَحَدٌ ﴿١﴾ اللَّـهُ الصَّمَدُ ﴿٢﴾ لَمْ یَلِدْ وَلَمْ یُولَدْ ﴿٣﴾ وَلَمْ یَكُن لَّهُ كُفُوًا أَحَدٌ ﴿٤﴾ ) ئینجا ده‌چیته خواره‌وه بۆ لاى ئاوى زه‌م زه‌م وه لێى ده‌خۆیته‌وه‌و هه‌ندێكیش بكه به‌سه‌ر سه‌رتدا، دواى ئه‌وه بگهڕێوهوه بۆ لاى به‌رده ڕه‌شه‌كه‌و وه ئه‌گه‌ر توانیت ده‌ستى پێدا ده‌هێنیت وه ماچى ده‌كه‌یت ، وه ئه‌گه‌ر قه‌ڵه‌باڵغى هه‌بێت ئه‌وه ده‌چیته سه‌ر خه‌ته ڕه‌شه‌كه‌و به‌رامبه‌ر به‌رده ڕه‌شه‌كه ده‌ست به‌رز ده‌كه‌یته‌وه وهئیشاڕهتى بۆ ده‌كه‌یت و ده‌ڵێیت (بسم الله ، الله اكبر)
سه‌عى نێوان سه‌فا و مه‌ڕوه:
لهسهعى نێوان سه‌فا و مهڕواوه ئه‌م كارانه ئه‌نجام ده‌ده‌یت:
1- ئینجا له ده‌رگاى سه‌فاوه ده‌رۆیت به‌ره‌و كێوى سه‌فا ، وه كهنزیك بوویته‌وه ئه‌م ئایته ده‌خوێنیت : (إِنَّ الصَّفَا وَالْمَرْوَةَ مِن شَعَائِرِ اللَّـهِ فَمَنْ حَجَّ الْبَیْتَ أَوِ اعْتَمَرَ فَلَا جُنَاحَ عَلَیْهِ أَن یَطَّوَّفَ بِهِمَا وَمَن تَطَوَّعَ خَیْرًا فَإِنَّ اللَّـهَ شَاكِرٌ عَلِیمٌ ) ئینجا بڵێ ( نبدا بما بدا الله به )
2- ئینجا ده‌چیته سه‌ر كێوى سه‌فا وه ڕوو له كه عبه ده‌كه‌یت و وه ده‌ڵێیت (الله أكبر ، الله أكبر ، الله أكبر) ئینجا سێ جار ئه‌م زیكره ده‌خوێنیت (ا إله إلا الله، وحده لا شریك له، له الملك وله الحمد وهو على كل شی‌ء قدیر لا إله إلا الله وحده، صدق وعده، ونصر عبده، وهزم الأحزاب وحده.)وه تێیدا هاتووه كه (چى له‌سه‌ر سه‌فا كرد ئهواشى له‌سه‌ر مه‌روا كرد) وه سوننه‌ته له‌نێوان ئه‌م زیكرانهدا دوعاى خێر بكه‌یت
3- ئینجا شۆڕ ده‌بیته‌وه له سه‌فاوه به‌ره‌و كێوى مهڕٍوا.
4- وه له‌ئاستى به‌یداخه سه‌وزه كه‌دا به‌خێرایو به‌په‌له برۆ تا ئاستى به‌یداخه سه‌وزه‌كه‌ى تر
5-ئینجا به له‌سه‌ر خۆ و به له‌رێ كردن به‌سه‌ر مه‌روادا سه‌ر كه‌وه.
6- ئینجا له‌سه‌ر كێوى مه‌روه‌دا ڕوو له كه‌عبه بكه‌و ئه‌م زیكر بخوێنه كه له‌سه‌ر كێوى سه فادا خوێندت ، وه سوننه‌ته له‌نێوان سه فاو مه‌روادا ئه‌م زیكر بڵێى (رب اغفر وارحم وتجاوز عما تعلم، وأنت الأعز الأكرم .)
سه‌ر تاشین یان كورت كردنه‌وه :
دواى ته‌واو بوونى سه‌عى نێوان سه‌فا و مه‌روا ، ئینجا سه‌رت بتاشه‌و یان كورتى بكه‌وه (سفر كردن باشتره له كورت كردنه‌وه (چونكه پێغه‌مبه‌رى خوا(صلی اللە علیە وسلم)سێ جار دوعاى بۆئه‌م كه‌سه كردووه كه‌سه‌رى سفر ده‌كات ، به‌ڵام یه‌ك جار دوعاى بۆ ئه‌م كه‌سه كردووه كه ته‌نكى ده‌كات) پاشان ئهركانهكانى عومره ته‌واو ده‌بێت إن شا‌ء الله خواى گه‌وره عومره‌كه‌ى قبول بۆكردووین
(له دوعاى خێر بێ به‌شمان مه‌كه‌ن)
|
<urn:uuid:5b0ce38d-f577-46df-80cd-b8bf6415fed2>
|
CC-MAIN-2017-04
|
http://islamkurd.mihanblog.com/post/1997
|
2017-01-20T17:58:41Z
|
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2017-04/segments/1484560280850.30/warc/CC-MAIN-20170116095120-00577-ip-10-171-10-70.ec2.internal.warc.gz
|
ckb
| 0.990183 |
Arab
| 14 |
{"ckb_Arab_score": 0.9901831150054932}
|
News & Events
خەڵاتی ئەندازیاریی کوردستان بۆ دەرخستنی توانا شاراوەکانی ئەندازیارانی کوردستان بە گشتی و ناساندنی کەسانی بە توانا بەهێز کردنی بواری داهێنان لە پرۆژە ئەندازیاریەکان
(Elaboration of a revitalization concept and strategy for the old town of Sulaimaniyah)
Location: University of Sulaimani, Sulaimaniyah, Kurdistan of Iraq
Start Date: 23 Sep 2016
Participated universities: Brandenburg University of Technology (BTU) and University of Sulaimani
Funded by: DAAD eV. Germany
As part of our cooperation with university of Cottbus BTU, the new Workshop in our Department will start in 23rd of Sep.2016. This workshop is the second part of a series workshops under the title: REVITALIZATION OF THE OLD TOWN.
بەشی تەلارسازی بە هاوکاری زانکۆی براندنبرگ (BTU) هەڵدەستن بە رێکخستنی ۆرکشۆپێک لە ژێر ناوی (Revitalization of the Old Town) لە بەرواری ٢٣/٩/٢٠١٦.
ئامانجی ۆرکشۆپەکە بریتیە لە توێژینەوەی وردتر بۆ ئەنجامە بە دەست هاتووەکان لە ۆرکشۆپی پێشوو سەبارەت بە بەشە کۆنەکانی شاری سلێمانی و دۆزینەوەی ڕێگەچارە و شێوازی نوێ و گونجاو بۆ باشتر کردنی برۆسەی بەڕێوەبردنی پلاندانانی ناوچە کۆنەکان تاوەکو بتوانرێت شوێن و بوارە جیاوازەکانی ناوچە کۆنەکە بپارێزرێت و چیتر تێکنەدرێت.
خوێندکارانی بەشی تەلارسازی بەشدار دەبن لە پرۆسەی توێژینەوە و پلاندانانەکە بە سەرپەرشتی مامۆستایانی هەردوو زانکۆی براندنبرگ (Christoph Wessling) و
(Inken Baller) و (Sepideh Zarrin Ghalam) و (Salma Al-Habashi) وەهەروەها مامۆستایانی بەشی تەلارسازی فاکەڵتی ئەندازیاریی.
ڕۆژی سێ شەممە بەروارى (٢٠١٦/٧/١٣) بەڕێز مامۆستا (پەرى خان محسن على) مامۆستاى فاکەڵتى ئەندازیارى بەشى کارەباى زانكۆی سلێمانی، بەشداری لە کۆنفرانسی
(Renewable Energy for Developing Countries Conference REDEC 2016) کرد بە توێژینەوەیەک بە ناونیشانی
(Solar Assisted Air Conditioning for Energy Saving in a Feeder in Sulaimani Governorate).شایەنى باسە کونفرانسەکە له وڵاتى لوبنان ولە زانکۆى
(سيدة اللويزة (Notre Dame - بەڕێوە چوو بۆ ماوەى ٣ ڕۆژ بەردەوام بوو.
١. وێبسایتی کۆنفراس http://www.redeconf.org
٢. پرۆگرامی کۆنفراس Confrence Program
٣. وێنەی کۆنفراس لە کاتی پێشکەشکردن
بۆ یەکەم جار لە زانکۆکانی کوردستان، کتێبخانەیەکی خۆبەخش دەکرێتەوە.
لە چوارچێوەی چالاکییەکانی بەشی ئەندازیاریی شارستانی-فاکەڵتی ئەندازیاری-زانکۆی سلێمانی دا، ڕۆژی پێنج شەممە بەرواری (٠٢-٠٦-٢٠١٦) گروپێک لە خوێندکارانی بەشەکە بە هاوکاریی سەرۆکایەتی بەش هەستان بە کردنەوەی (کتێبخانەی هەنگاوێک) بۆ بواری گشتی لە تەنیشت کتێبخانەی فاکەڵتی ئەندازیاریی بە ئامادەبوونی ڕاگر و یاریدەدەری ڕاگری فاکەڵتی ئەندازیاریی و سەرۆکی بەشی شارستانی و ژمارەیەک لە بەرپرسی ڕێکخراوەیی و حکومی.
کتێبخانەی هەنگاوێک مۆدێلێکی تازەیە لە جۆری بەڕێوەبردندا. شێوازی وەرگرتن و دابینکردنی کتێب لە کتێبخانەکە جیاوازە بەراورد بە ئەوانەی کە باون، خوێنەر دەتوانێت ئارەزووی هەرکتێبێک بکات بێ چاودێری هەڵیبگرێت و دواتر بهێنێتەوە لە ژێر هەستی بەرپرسیارێتی خوێنەر خۆی. هەروەها نوسەران و کتێب دۆستان دەتوانن کتێب بەناوی خۆیانەوە وەک دیاری پێشکەش بە کتێبخانەکە بکەن تا خوێنەران سودی لێوەربگرن. ئەم شێوازە بیرۆکەیەکی نوێیە لە هەرێمی کوردستان و ئەزموونێکی سەرەتاییە بۆ هەنگاوەکانیی داهاتووی فاکەڵتیەکە.
سەردانیکردنی بەڕێز ڕاگری فاکەڵتی ئەندایاری و سەرۆکی بەشی کارەبا بۆ زانکۆی ئەصفەهانی تەکنەلۆجی و زانکۆی ئەمیرکەبیری تەکنەلۆجی
ئەجنداى سەردانەكە :
1- پ.د. جەلال احمد سعید سەرۆک زانکۆی سلێمانی
2- پ.ی.د. علی رمضان یوسف ئەندام زانکۆی سەلاحەدین
3- د. سیروان خورشید ئەندام زانکۆی سلێمانی
4- پ.ی.د. ئازاد عبدالقادر سەرپەرشتیار زانکۆی سلێمانی
شوێن‌و کاتی گفتوگۆ کردن
شەممە بەرواری 4/6/2016
هۆڵی سیمینارەکانی فاکەڵتی ئەندازیاری
هاتن بۆ هەموانە ...
هاتن بۆ هەموانە...
شایەنی باسە .. کۆمەڵێک سیمینار‌و دیبەیتی زانستی و ئەندازیاری گرنگ تیایدا ئەنجام دەدرێت و کۆمەڵێک مامۆستا‌و دکتۆری بەئەزموون و شارەزا بەژدار ئەبن لە ۆرکشۆپەکەدا هەروەک لە خشتەی کارەکاندا هاتووە.
|
<urn:uuid:5d671a8f-99fa-4d95-ba4e-944c3a24e052>
|
CC-MAIN-2017-04
|
http://eng.univsul.edu.iq/news-events
|
2017-01-17T04:44:03Z
|
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2017-04/segments/1484560279468.17/warc/CC-MAIN-20170116095119-00359-ip-10-171-10-70.ec2.internal.warc.gz
|
ckb
| 0.752802 |
Arab
| 2 |
{"ckb_Arab_score": 0.7528024911880493, "sdh_Arab_score": 0.17447179555892944, "hac_Arab_score": 0.07194776087999344}
|
پـرۆژه یاسای ڕۆژنامه‌گه‌ری له هه‌رێمی كوردسـتان ئێستا وا له په‌رله‌مانی كوردستانی عێراقدایه بۆ تاوتوێـكردن و هه‌ڵـسه‌نگاندن و ئه‌وجا په‌سه‌ندكردنیشی.
بۆ قسه‌كردن له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته هاوكارمان به‌ڵـێن سـاڵح له به‌رنامه‌ی فه‌رهه‌نگ و تۆره‌ی كوردی ئه‌م هه‌فته‌یه میوانداری فه‌رید زامدار، سه‌رۆكی لقی سـلێمانی یه‌كێتی ڕۆژنامه‌نووسـانی كوردی كردووه.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی به‌رنامه‌كه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیه‌ی سه‌ره‌وه، ماوه‌كه‌ی 9 خوله‌كه.
|
<urn:uuid:c5cf9e05-f0f6-4233-adbc-451626e3cd5f>
|
CC-MAIN-2017-04
|
http://www.dengiamerika.com/a/a-58-2007-11-18-voa1-89189567/947226.html
|
2017-01-17T04:50:02Z
|
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2017-04/segments/1484560279468.17/warc/CC-MAIN-20170116095119-00359-ip-10-171-10-70.ec2.internal.warc.gz
|
ckb
| 0.960873 |
Arab
| 9 |
{"ckb_Arab_score": 0.9608732461929321, "sdh_Arab_score": 0.03821400925517082}
|
هەر چوار پارتەکەی نێو هاوپەیمانی ڕاست ئەمڕۆ پێشنیازی درێژکردنەوەی مەرجی خوێندنییان بۆ تازەهاتووان کرد. واتە لە پاش ئەوەی تازەهاتووان تەمەنیان لە ١٦ ساڵ تێپەڕی.
- خوێندن.
- مافی مرۆڤ.
ڕێکخراوی نێونەتەوەی ئەمنێستی(Amnesty) کە داکۆکی لە مافەکانی مرۆڤ دەکات لە دواین ڕاپۆرتیدا ئاماژە بە پرسی مافی مرۆڤ لە ئەورووپادا دەکات کە ڕووبەڕووی مەترسی بووەتەوە.
- سیاسەت.
ئەمڕۆ یەکەم دێبات یان گفتووگۆی نێوان سەرۆک پارتە سیاسییەکانی نێو پەرلەمانی سوید ئەنجامدرا. بێجگە لە ئێبا بوشتوور سەرجەم سەرۆک پارتەکانی دیکە ئامادەبوون.
- کۆمەلگە.
ئەو یارییە ئاگرینیانەی بەدارەوە بستراونەتەوە و ئەوانەش هاوشێوەی ڕاکێتن لە داهاتوودا فرۆشتنیان قەدەغە دەکرێ.
- وەرزش.
ژیلوان حەمەدی بەڕەچەک کورد و ئەستێرەی تۆپی پێی هەڵبژاردەی سوید و یانەی هۆفینهایمی ئەڵمانی، دەیەوێ قوتابخانەی تۆپی پێ لە لە کوردستان بکاتەوە.
- ساختەی بیمە.
لە ماوەی ئەم دوو ساڵەی دواییدا ژمارەی ساختەکارییەکان لە وەرگرتنی بیمەی نەخۆشیی منداڵدا بێوێنە زیادی کردووە.
- ZimanSalih Akin.
"Kurmancî îro bûye xwedî standartek nivîskî, lê di jiyana rojane de, weke zimanê devkî êdî ew kêm tê bi kar anîn û ev xetereke mezin bi xwe re tîne".
- منداڵانی کوردستانکۆمەک.
پرۆژەی دەڤێند کوردستان هاوینی ئەمساڵ بە مەبەستی کۆکردنەوەی کۆمەک بۆ منداڵانی بەرکەوەتەی جەنگ لەکوردستان و منداڵە ئاوارەکان دامەزراوە.
- Penaxwazên ji Sûriyê.
Wezareta karûbarê derve ya swêdî çend biyar wergirtinê yên yekbûn û gihandina malbatê ba hev ji bo hemwelatiyên sûrî bi zehmet dike.
- بەڵگە فیلم.
ئەو کچە ١٦ ساڵەی ئەمساڵ لە دەست ڕێکخراوی تیرۆریستی داعش ئازاد کرا لە ڕێگەی قاچاخچییەکەوە ئازاد کراوە نەوەک هێزە کوردییەکان وەک پێشووتر لە دەزگاکانی ڕاگەیاندنەوەی بڵاو کرابووەوە.
- Kurdologê amerîkî
Salê du caran zimannas ên kurd û yên biyanî ku li ser kurdî dixebitin di konferansekê de digihine hev da ku kêşeyên termînolojiya kurmancî nîqaş bikin û bi vê rêyê alîkariya standardkirina kurmancî bikin.
- توندووتیژیی بەرامبەر ژنان.
ماوەیەک پێش گروپێکی تایبەت بە کچانی کورد لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی فەیسبوک بە ناوی (Kurdiska tjejgruppen) چیرۆکی دایکێکیان بڵاو کردەوە، کە بە نهێنی داوای ئامۆژگاریی و ڕینمایی لە ئەندامانی گروپەکە کردبوو.
- سیاسەت.
ئاشانسی هەواڵەکانی تێ تێ ڕایگەیاند کە سوید لە ساڵی داهاتووە وەک ئەندامی ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان دەسبەکار دەبێ و بۆ ماوەی دوو ساڵ ئەو ئەرکەی وەک ئەندام پێ ڕادەسپێردرێ.
- Dibistan.
Dersên matematîk û xwendinê yên xwendekarên swêdî bi giştî baştir dibin. Lê cudahiya di navbera herêman de meztir dibe. Ev encama lêkolîna PISA ye ku îro hate eşkere kirin.
- ڕاپۆرتی پیسا.
لێکۆڵینەوەی جیهانیی (Pisa) ئەمڕۆ دەریخست فێرخوازانی سوید ئاستی زانیاریارییان بەرزبۆتەوە بەڵام جیاوازی نێو گرووپەکانی کۆمەڵگە لەو ڕوانگەیەوە زیادی کردووە.
-
|
<urn:uuid:cfb0a71a-28ad-46f9-aa06-8b64d6442479>
|
CC-MAIN-2017-04
|
http://sverigesradio.se/sida/gruppsida.aspx?programid=2200&grupp=18475
|
2017-01-22T00:12:27Z
|
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2017-04/segments/1484560281263.12/warc/CC-MAIN-20170116095121-00569-ip-10-171-10-70.ec2.internal.warc.gz
|
ckb
| 0.854341 |
Arab
| 1 |
{"ckb_Arab_score": 0.854341447353363, "sdh_Arab_score": 0.0856243297457695, "hac_Arab_score": 0.044017236679792404}
|
هاوپهیمانێتیـیهک که له ژماره‌یه‌ک پارتی سـیاسی عێراقی پـێکهاتووه و له نێویدا چه‌ند کۆمه‌ڵێـکی سـووننه هه‌ن ده‌ڵێن ڕه‌نگه پارته‌کانیان به‌شـداری له هه‌ڵبژاردنه‌کانی داهاتووی وڵاته‌که‌یاندا نه‌که‌ن به‌هۆی ئه‌و بڕیاره‌ی دراوه بۆ دورخسـتنه‌وه‌ی ئه‌ندامێـکی په‌رله‌مانی سووننی سیکیولار له‌گه‌ڵ پارته‌که‌ی له هه‌ڵبژاردنه‌کاندا.
پـێشـتر ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه کۆمیته‌ی لێپـرسینه‌وه و دادپه‌روه‌ری سه‌ر به په‌رله‌مانی عێراق بڕیاری دا که‌وا نابێت سـاڵح موته‌ڵه‌گ به‌شـداری له هه‌ڵبژاردنه‌کانی داهاتوودا بکات چونکه به ئاشـکرایی پـشـتیوانی له بهعسیـیهکانی سه‌ر به سه‌دام حسێن ده‌کات.
سـاڵح موته‌ڵه‌گ ئه‌و قسـانه‌ی ڕه‌تکرده‌وه و په‌یمانی دا له دژی ئه‌و بڕیاره ڕابوه‌سـتێت. وته‌بێژێـکی هاوپه‌یمانێتی ئه‌و پارته سیاسیـیانه به ئاژانسی هه‌واڵه‌کانی ڕۆیته‌رزی گوت ئه‌وان به بڕیاری به‌شـداریکردنیان له هه‌ڵبژاردنه‌کاندا ده‌چنه‌وه ئه‌گه‌ربێت و ئه‌و کۆمیته‌یه‌ی په‌رله‌مان له‌سه‌ر بڕیاره‌که‌ی خۆی سووربێت.
جێی ئاماژه پـێـکردنه به لایه‌نی که‌م 13 پارتی سیاسی دیکه هه‌روه‌ها تاوانبارکراون به‌وه‌ی په‌یوه‌ندیـیان به ئه‌ندامانی ڕژێمی پـێشـووی به‌عسه‌وه هه‌یه.
کاربه‌ده‌سـتانی عێراق ده‌ڵێن ئه‌و بڕیاره ڕه‌نگه له ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژێـکدا په‌سه‌ندبکرێت.
سه‌باره‌ت به‌م مه‌سه‌له‌یه په‌یامنێری ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا له به‌غدا گۆران تۆفیق ڕاپـۆرتی ناردووه، ده‌توانن گوێبیسـتی بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی ده‌سته چه‌پ.
|
<urn:uuid:a1c6b154-f60d-4a69-9413-77613eb8fdf7>
|
CC-MAIN-2017-04
|
http://www.dengiamerika.com/a/a-58-2010-01-09-voa4-89239892/956403.html
|
2017-01-17T02:48:49Z
|
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2017-04/segments/1484560279410.32/warc/CC-MAIN-20170116095119-00275-ip-10-171-10-70.ec2.internal.warc.gz
|
ckb
| 0.997973 |
Arab
| 9 |
{"ckb_Arab_score": 0.997972846031189}
|
حامید کارزایی سه‌رۆکی ئه‌فغانسـتان داوای له ڕیش سـپـیانی وڵاته‌که‌ی کردووه به‌رنووسی ئه‌و ڕێـکه‌وتنـنامه ئاسایشـیـیه په‌سه‌ند بکه‌ن که له‌گه‌ڵ ویلایه‌ته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا پـێـیگه‌یشـتوون.
به‌رنووسه‌که له لایه‌ن حکومه‌تی ئه‌فغانیـیه‌وه خراوه‌ته سه‌ر ئنته‌رنێت و تیایدا نووسراوه که‌وا له پاش کشـانه‌وه‌ی ناتۆ له سـاڵی داهاتوو ڕێـگه ده‌درێت به مانه‌وه‌ی 10 بۆ 15 هه‌زار سه‌ربازی بیانی له وڵاته‌که‌دا.
به‌پـێی به‌رنووسه‌که ته‌نها بۆ حاڵه‌تی تایبه‌ت هێزه‌کانی ئه‌مه‌ریکا بۆیان ده‌بێت بچـنه ناو ماڵانه‌وه، ئه‌مه‌ش وه‌ک ده‌ڵێن بۆ نزیکه‌ی سـاڵێـک خاڵی ناکۆکی بووه له‌و دانوسـتاندنانهی بۆ ڕێـکه‌وتنـنامه‌که به‌ڕێوه‌چوون.
چه‌ند کاژمێرێـک به‌ر له کۆبوونه‌وه‌ی کارزایی له‌گه‌ڵ ڕیش سـپـیانی وڵاته‌که‌ی، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریکا جان کێری ڕایگه‌یاند که‌وا هه‌ردوولا به به‌رنووسی کۆتایی بۆ ڕێـکه‌وتنه ئاسایشیـیهکهی نێوانیان گه‌یشـتوون.
پـێشـبینی ده‌کرێت کۆمه‌ڵی ڕیش سـپـیانی ئه‌فغانی که به (لۆیه جرگا) ناسراوه بۆ ماوه‌ی سێ ڕۆژ درێژه به وتووێژکانیان بده‌ن به مه‌به‌سـتی تاووتوێکردنی به‌رنووسی ئه‌و ڕێـکهوتـنـنامهیهی ده‌بێته بنه‌مایه‌ک بۆ په‌یوه‌ندی ئاسایشی نێوان کابول و واشنتن له چه‌ند سـاڵی داهاتوودا. ده‌بێت لۆیه جرگا به‌رنووسه‌که په‌سه‌ند بکات به‌ر له‌وه‌ی په‌رله‌مانی ئه‌فغانسـتان ده‌نگی له‌سه‌ر بدات.
|
<urn:uuid:024cb794-6d24-49a9-ab9b-5af2024917ff>
|
CC-MAIN-2017-04
|
http://www.dengiamerika.com/a/1794703.html
|
2017-01-18T08:05:31Z
|
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2017-04/segments/1484560280242.65/warc/CC-MAIN-20170116095120-00183-ip-10-171-10-70.ec2.internal.warc.gz
|
ckb
| 0.999411 |
Arab
| 13 |
{"ckb_Arab_score": 0.9994111061096191}
|
بەشی ئێران – ئایەتوڵڵا خامنەیی ڕێبەری باڵای کۆماری ئیسلامی ئێران له پەیڕەوکردنی بڕگەی یەکی مادەی 110ی یاسای بنەڕەتیی سیاسەتە گشتییەکانی "هەڵبژاردنەکان"یان که پاش پرس و ڕاوێژ کردن لەگەڵ ئەنجومەنی لێکدانەوەی بەرژەوەندی دەوڵەت دیاری کراوه، ڕاگەیاند.
به‌شی ئێران- ئه‌ندامی ده‌سته‌ی سه‌رۆکایه‌تی کۆمیسیۆنی شۆراکان و کاروباری ناوخۆیی مه‌جلیسی شۆرای ئیسلامی ئێران وتی: دوور له چاوه‌ڕوانییه که له هه‌ردوو هه‌ڵبژاردنی داهاتوو بتوانین هه‌ڵبژاردنه‌کان به شێوه‌ی ئهلەکترۆنیکی به‌ڕێوه‌ببه‌ین، چونکه هه‌ستیارییه‌کان زۆر له‌سه‌ره‌وه‌یه و ژێرخانه‌کانیش که‌مه.
به‌شی ئێران- وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ناوخۆی ئێران وتی: شۆرای نیگهبان ڕۆژی 29ی مانگی گوڵانی 1396 وه‌کوو ڕێکه‌وتی یه‌کلایی بۆ به‌ڕێوه‌چوونی هه‌ڵبژاردنه‌کانی دوازده‌هه‌مین خولی سه‌رۆک کۆماری و پێنجه‌مین خولی شۆراکانی ئیسلامی شار و لادێ به وه‌زاره‌تی ناوخۆی ئێران ڕاگه‌یاند.
به‌شی ئێران- قائمقامی وه‌زیری ناوخۆ مامناوه‌ندی ته‌مه‌نی هه‌ڵبژێردراوانی مه‌جلیسی ده‌یه‌می به په‌نجا ساڵ ڕاگه‌یاند و وتی: 178 که‌س له 289 هه‌ڵبژێردراوی ده‌یه‌مین خولی مه‌جلیسی شۆرای ئیسلامی ئێران بۆ یه‌که‌مین جار بۆ چوونه‌ته مه‌جلیس.
وێنه‌گر: به‌ختیار سه‌مه‌دی
به‌شی هەڵبژاردن- سه‌رۆکی ناوه‌ندی هه‌ڵبژاردنه‌کانی ئێران، وتی: له ئێستادا هه‌مووی ئه‌و که‌سانه که له هه‌ڵبژاردنه‌کان به‌شدارییان کردووه ئه‌وه‌یان قبووڵه که توانیویانه ڕوانگه‌کانی خۆیان بخهنهئاراوه و ئه‌مه له تایبه‌تمه‌ندییه‌کانی سیسته‌مێکی دیموکراسی و کۆماری ئیسلامی ئێرانه.
به‌شی هەڵبژاردن/ ئیلام- پارێزگاری ئیلام وتی: پارێزگای ئیلام له هه‌ڵبژاردنه‌کانی ئه‌مدواییانه له باری پابه‌ندی به یاسا و ڕێساکان له پله‌به‌ندییه‌کانی وه‌زاره‌تی ناوخۆ زۆر گونجاو ههڵسهنگاندراوە، به شێوه‌یه‌ک که وه‌زیری ناوخۆ و سه‌رۆکی ناوه‌ندی هه‌ڵبژاردنی ئێران له ڕێگای په‌یوه‌ندی ته‌له‌فۆنی ڕێزی گرت له به‌رپرسانی پارێزگایی و بارودۆخی ئێستای ئیلامی له پله‌به‌ندییه‌کانی ههڵبژاردنەکاندا، سپی ڕاگه‌یاند.
به‌شی ئێران/ کوردستان- سه‌رۆکی ناوه‌ندی هه‌ڵبژاردنی پارێزگای کوردستان ڕێژه‌ی به‌شداری خه‌ڵک له قۆناغی دووهه‌می هه‌ڵبژاردنه‌کانی مه‌جلیسی ده‌یه‌می به 20.33 له‌سه‌د ڕاگه‌یاند و وتی: که‌متر له یه‌ک له‌سه‌ر چواری که‌سانی که مه‌رجی پێویستی ده‌نگدانیان هه‌بوو له دوو بازنه‌ی هه‌ڵبژاردنی سنه و مه‌ریوان له هه‌ڵبژاردنه‌کانی خولی دووهه‌می مه‌جلیس به‌شدارییان کرد.
به‌شی ئێران/ ئازه‌ربایجانی ڕۆژئاوا- هه‌ڵبژێردراوانی قۆناغی دووهه‌می ده‌یه‌مین خولی هه‌ڵبژاردنه‌کانی مه‌جلیسی شۆرای ئیسلامی له سێ بازنه‌ی هه‌ڵبژاردنی ورمێ، سه‌لماس و میاندوئاو- شاهین دژ- تێکاب دیاری کران.
به‌شی ئیلام- کاندیدای ئیلامی خه‌ڵکی شاری به‌دره توانی وه‌کوو نوێنه‌ری خه‌ڵکی شاره‌کانی ماهشههر، هێندیجان و ئومیدییه بڕواته نێو مه‌جلیسی شۆرای ئیسلامی ئێرانه‌وه.
به‌شی ئێران/ هه‌ڵبژاردن- لیژنه‌ی ناوه‌ندی چاودێری له‌سه‌ر هه‌ڵبژاردن له ڕاگه‌یێندراوێکدا ڕایگه‌یاند: که‌سانێک که له شێوه‌ی به‌ڕێوه‌چوونی هه‌ڵبژاردن ناڕازین، ده‌توانن له ماوه‌ی 7 ڕۆژ پاش هه‌ڵبژاردن، سکاڵای خۆیان بۆ ده‌بیرخانه‌ی شۆرای نیگابان و یان نووسینگه‌ی چاودێری شۆرای نیگابان له سه‌رانسه‌ری ئێران، به‌رز بکه‌نه‌وه.
به‌شی ئێران/ هه‌ڵبژاردن- ناوه‌ندی هه‌ڵبژاردنی ئێران ڕۆژی ڕابردوو (هه‌ینی/ 10ی گوڵان) له ڕاگه‌یێندراوێکدا، ده‌رئه‌نجامی ژماردنی ده‌نگه‌کانی خولی دووهه‌می هه‌ڵبژاردنی ده‌یه‌مین خولی مه‌جلیسی شۆرای ئیسلامی ئێران و هه‌ڵبژێردراوه‌کان بۆ یانەی میلله‌تی ڕاگه‌یاند.
کوردپرێس- ئه‌گەر بیسه‌لمێنین که دیارده‌ی گوتار وێڕای به‌شه بیردۆزییه‌کان، له‌سه‌ر به‌شه‌کانی دیکه‌ی ئاکاریی و کرده‌وه‌یی سیسته‌می گوتاری کاریگه‌ره، به دڵنیاییه‌وه به‌شێکی زۆر له ئاکاری گشتیی ئه‌کته‌رانی سیاسی و کۆمه‌ڵایه‌تی له‌و سیسته‌مه ئاکارییه‌دا ده‌توانێت پێناسه بکرێته‌وه.
به‌شی هه‌ڵبژاردن- وه‌زیری ناوخۆی ئێران وتی: هه‌موو ئاسانکارییه پێویستییه‌کان بۆ به‌ڕێوه‌چوونی قۆناغی دووهه‌می هه‌ڵبژاردنه‌کانی مه‌جلیسی شۆرای ئیسلامی ئێران دابین کراوه.
به‌شی ئێران/ کرماشان- فه‌رمانداری کرماشان وتی: 10 هه‌زار که‌س له ئه‌ندامانی جێبه‌جێکار له قۆناغی دووهه‌می ده‌یه‌مین خولی هه‌ڵبژاردنه‌کانی مه‌جلیسی شۆرای ئیسلامی له شاری کرماشان به‌شداری ده‌که‌ن.
|
<urn:uuid:85d30cb7-7513-4cae-b95b-86cfbfbdc0fb>
|
CC-MAIN-2017-04
|
http://www.kurdpress.com/NSite/Service/News/?Serv=29
|
2017-01-24T23:27:37Z
|
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2017-04/segments/1484560285315.77/warc/CC-MAIN-20170116095125-00334-ip-10-171-10-70.ec2.internal.warc.gz
|
ckb
| 0.992901 |
Arab
| 4 |
{"ckb_Arab_score": 0.992901086807251}
|
هێزه‌كانی ئاسایشی عێراق ده‌یان كه‌سـیان ده‌ستگیركردووه، له‌وانه كوڕی سـیاسه‌تمه‌داری ناوداری عه‌ره‌بی سوننه عه‌دنان ئه‌لدولێمی، ئه‌مه‌ش پاش ئه‌وه‌ی دوو ئۆتۆمبیلی پـڕ
ته‌قه‌مه‌نیـیان له نزیـك ئۆفیسـهكهی له به‌غدا دۆزیوه‌ته‌وه.
عه‌دنان ئه‌لدولێمی گوتی ڕۆژی هه‌ینی هێزه‌كانی پـۆلیس داویـیانه به‌سه‌ر ماڵه‌كه‌یدا و نزیكه‌ی 30 كه‌سـیان ده‌سـتگیركردووه، له نێویاندا كوڕه‌كه‌ی.
ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه‌ش هێزه‌كانی پـۆلیس گوتیان ئه‌وان 2 ئۆتۆمبیلی بۆمبڕێژكراویان له ناو باره‌گای دولێمیدا دۆزیوه‌ته‌وه.
به‌ڵام دولێمی سووره له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی ئۆتۆمبیله‌كان له ده‌ره‌وه‌ی باره‌گاكه‌یدا دۆزراونه‌ته‌وه و نه‌ك له ناوه‌وه‌ی.
شـایانی باسه عهدنا ئه‌لدولێمی ڕێبه‌رایه‌تی لیستێـكی سوننه‌ی ناو په‌رله‌مانی عێراق ده‌كات كه به جه‌بهه‌ت ئهلتهوافوق ئه‌لعێراقیـیه ناسراوه. دولێمی ڕه‌خنه‌گرێـكی توندی سه‌رۆك وه‌زیر عێراق نوری ئهلمالیكیـیه.
له هه‌واڵه‌كانی دیكه‌ی عێراق، هه‌ر ڕۆژی هه‌ینی سه‌رۆك وه‌زیری داهاتووی ئوسترالیا كێڤن ڕه‌د ڕایگه‌یاند كه‌وا به نیازه له ناوه‌ڕاستی سـاڵی داهاتوودا 550 سـه‌ربازی وڵاته‌كه‌ی له عێراق بكێشـێـته‌وه.
|
<urn:uuid:171af822-9224-4451-8c4d-8a54270ea743>
|
CC-MAIN-2017-04
|
http://www.dengiamerika.com/a/a-58-2007-11-30-voa3-89200072/948717.html
|
2017-01-22T03:34:39Z
|
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2017-04/segments/1484560281332.92/warc/CC-MAIN-20170116095121-00414-ip-10-171-10-70.ec2.internal.warc.gz
|
ckb
| 0.990528 |
Arab
| 9 |
{"ckb_Arab_score": 0.9905276894569397}
|
حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران، هه‌ر پاش دابه‌شبوونی هه‌ردوو باڵه‌که له هه‌وڵ و تێکۆشانی دیسانه‌وه یه‌کخستنه‌وه‌ی رێزهکانیاندا بوونه، به‌ڵام به داخه‌وه هێشتا ده‌ر ئه‌نجامێکی دڵخۆشکهرانهێ لێ نه‌که‌وتوه‌ته‌وه.
عارف نادری چاو‌دێر و چالاکی کاروباری رامیاری له هه‌ڤپه‌ێڤینێکدا له‌گه‌ڵ ته‌له/ رادیوێ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مریکا سه‌باره‌ت به‌وه‌ی ئاخۆ له ڕاستیدا خواستی یه‌کگرتنه‌وه له ئارادایه ده‌ڵێت" ئه‌وه‌ی له‌م دواییه‌دا وه له ماوه‌ی یه‌ک ساڵی رابوردوودا هه‌وڵێکی وه‌ها دراوه که رێزه‌کانی هه‌ردوو دیموکرات، حدک و حدکا یه‌ک بگرێته‌وه ئه‌مه هه‌وڵێکی به‌نرخه که داخوازی کۆمه‌ڵانی خه‌ڵکی دڵسۆزی کورده له رۆژهه‌ڵاتی کوردستان، به‌ڵام ئه‌وه‌ی که ده‌رده‌که‌وێت تا ئێستاکه هه‌وڵه‌کانی یه‌کگرتنه‌وه به جێگه‌یه‌کی دڵخۆشکه‌رانه نه‌گه‌یشتوه پاش ئه‌وه‌ی هه‌ردوو لا ئاماده بوون چاویان به یه‌کتری که‌وێت وه به جۆرێک به شێوه‌یه‌کی نا فه‌رمی دان به هه‌بوونی یه‌کتریدا دا بنێن، به‌ڵام پرۆسه‌ی یه‌کگرتنه‌وه‌که وه ئه‌و ره‌وته‌ی که هاتبوه ئاراوه به‌داخه‌وه بینیمان قه‌تیس ما و راوه‌ستا. کاک عارف هه‌ر وه‌ها ده‌ڵێت ئه‌مه بۆ ئه‌وه ده‌گه‌رێته‌وه ئیراده‌یه‌کی ڕاسته‌قینه له نێوان رێبه‌راتی دوو لایه‌ندا بۆ یه‌کگرتنه‌وه وه یه‌ک خستنه‌وه‌ی رێزه‌کانی حیزب له ئارادا نییه وه زۆرتر وه‌کو کارتی گوشار بۆ پاشه‌که‌شه کردن به یه‌کتری ده‌یانهێنا ئاراوه نه‌ک له‌به‌ر یه‌کگرتنه‌وه و به‌رژه‌وه‌ندیه باڵاکانی گه‌لی کورد".
|
<urn:uuid:5019059a-26a8-4bd5-80de-a4d63642c23e>
|
CC-MAIN-2017-04
|
http://www.dengiamerika.com/a/1782186.html
|
2017-01-16T10:38:10Z
|
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2017-04/segments/1484560279169.4/warc/CC-MAIN-20170116095119-00321-ip-10-171-10-70.ec2.internal.warc.gz
|
ckb
| 0.999495 |
Arab
| 9 |
{"ckb_Arab_score": 0.9994951486587524}
|
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ڕوسیا له کۆنفرانسێکی ڕۆژنامه‌وانی هاوبه‌شدا له‌گه‌ڵ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی قه‌ته‌ردا له قاهیره ڕایگه‌یاند مۆسکۆ و کۆمکاری عه‌ره‌ب له‌سه‌ر پێنج پره‌نسیپ ڕێکه‌وتوون بۆ یه‌کلاییکردنه‌وه‌ی قه‌یرانی سوریا.
له‌و مه‌سه‌لانه‌ی له‌سه‌ری ڕێکه‌وتوون بڕیاره‌کانی کۆمکاری عه‌ره‌به که یه‌کێکیان داوای له ده‌سه‌ڵات لاچونی به‌شار ئه‌لئه‌سه‌د سه‌رۆکی سوریایه.
عه‌بدولباقی یوسف ، ئه‌ندامی مه‌کته‌بی سیاسی پارتی یه‌کێتی کورد له سوریا ده‌ڵێت ناکرێت ئه‌و ڕاگه‌یاندنه‌ی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ڕوسیا به وه‌رچه‌رخانێک له هه‌ڵوێستی سوریا لێی بڕوانرێت چونکه تا ئێستا ڕوسیا داکۆکی له ڕژێمه‌که‌ی به‌شار ئه‌لئه‌سه‌د ده‌کات.
به‌ڕێز یوسف ئاماژه‌ش به‌وه ده‌کات ئه‌رکێک له‌سه‌ر شانی ته‌واوی لایه‌نه‌کانی ئۆپزسیۆنی سوریا هه‌یه و به‌تایبه‌تیش ئه‌نجومه‌نی نیشتیمانی ڕووسیا که پێکڕا بتوانن کۆده‌نگی و هاوڕاییه‌ک دروست بکه‌ن و ئه‌وجا له‌گه‌ڵ وڵاتانی وه‌ک ڕوسیا و ولاتانی تریشدا دیالۆگ بکرێت.
به‌ڵێن ساڵح وتووێژی له‌گه‌ڵ عه‌بدولباقی یوسف ، ئه‌ندامی مه‌کته‌بی سیاسی پارتی یه‌کێتی کورد له سوریا کردوه.
ده‌توانن له ڕێی کلیککردنی ئه‌و فایله ده‌نگیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ گوێبیستی ته‌واوی وتووێژه‌که بن که ماوه‌که‌ی 6:30 خوله‌که.
|
<urn:uuid:62bd8019-e2b2-4e93-9b09-1c127090ac40>
|
CC-MAIN-2017-04
|
http://www.dengiamerika.com/a/abdulbaqi-yosif-march11-142248525/1247064.html
|
2017-01-18T22:20:35Z
|
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2017-04/segments/1484560280364.67/warc/CC-MAIN-20170116095120-00137-ip-10-171-10-70.ec2.internal.warc.gz
|
ckb
| 0.998238 |
Arab
| 14 |
{"ckb_Arab_score": 0.9982377886772156}
|
گه‌واهیده‌ران له ڕۆژئاوای لیبیا ده‌ڵێن سه‌رهه‌ڵـداوان ده‌سـتیان گرتووه به‌سه‌ر ده‌روازه‌یه‌کی سـنووری له‌گه‌ڵ تونسـدا، ئه‌مه‌ش دوابه‌دوای شه‌ڕێـکی توند له‌گه‌ڵ هێزه‌کانی لایه‌نگری حکومه‌ت.
سه‌رچاوه‌کانی هه‌واڵ ڕۆژی پـێنجشه‌ممه گوتیان سه‌رهه‌ڵـداوان کۆنتڕۆڵی خاڵێـکی سنووریان له دیوی لیبیا کردووه که له‌سه‌ر ڕێـگهیهکه به‌ره‌و شـارۆچکه‌ی ذههیبهی تونس ده‌چێت. ده‌شڵێن هێزه‌کانی لایه‌نگری ڕێبه‌ری لیبیا موعه‌مه‌ر قه‌زافی هه‌ڵهاتوون و سنووریان به‌زاندووه و خۆیان کردووه به تونس‌دا تاوه‌کو له لایه‌ن سه‌رهه‌ڵـداوانه‌وه ده‌سـتگیر نه‌کرێن.
له لایه‌کی دیکه‌وه ده‌زگاکانی ڕاگه‌یاندنی ده‌وڵه‌تی لیبیا ڕایانگه‌یاند که‌وا هێرشێـکی ناتۆ له دره‌نگانێـکی چوارشه‌ممه له ده‌ره‌وه‌ی ته‌رابلوسی پایته‌خت 7 که‌سی کوشـتووه و 18 که‌سی دیکه‌ی بریندارکردووه.
کاربه‌ده‌سـتانی ناتۆ به ئاژانسی هه‌واڵه‌کانی فه‌ڕه‌نسـایی AFP یان گوتووه هێرشێـکی ئاسـمانی هاوپه‌یمانان کراوه‌ته سه‌ر کۆمه‌ڵه باڵه‌خانه‌یه‌کی له‌شـکری له ناوچه‌یه‌کی پایته‌ختی لیبیا، به‌ڵام هیچ شتێـک نیـیه نیشـانی بدات هیچ که‌سێـکی سیڤیل کوژرابێت.
پـێشـتر فه‌رمانده‌یه‌کی له‌شـکری ناتۆ ئاگاهی به هاوڵاتیانی سیڤیلی لیبیا دا خۆیان له هێزه‌کانی سه‌ر به حکومه‌ت دور ڕابگرن بۆ ئه‌وه‌ی بتوانرێت هێرشه ئاسـمانیـیه‌کانی ناتۆ زیاتر کاریگه‌ربن، ئه‌مه‌ش له کاتێـکدا سه‌رهه‌ڵداوان به‌رده‌وام داوا له هاوپه‌یمانان ده‌که‌ن هێرشه‌کانیان زیاتر بکه‌ن.
ژه‌نه‌ڕاڵ چارڵس بوچارد گوتی نه‌خشه‌دانه‌ران و فڕۆکه‌وانانی ناتۆ هه‌موو شتێـک ده‌که‌ن له پـێـناو ئه‌وه‌ی بتوانن خه‌ڵـکی سیڤیل له زیان بـپارێزن، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شـدا ناتوانرێت ئه‌وه بۆ سفر که‌مبکرێته‌وه.
|
<urn:uuid:2c9f4d08-adf8-4fa1-a5e7-db72841d5218>
|
CC-MAIN-2017-04
|
http://www.dengiamerika.com/a/libya-21apr11-120350729/968748.html
|
2017-01-20T03:53:52Z
|
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2017-04/segments/1484560280774.51/warc/CC-MAIN-20170116095120-00045-ip-10-171-10-70.ec2.internal.warc.gz
|
ckb
| 0.995834 |
Arab
| 7 |
{"ckb_Arab_score": 0.995834231376648}
|
دایك و باوكی خانمه هونه‌رمه‌ندێكی كورد ده‌رمان خوارد كران
PM:09:59:11/01/2017
وێستگه نیوز -
خانمه هونه‌رمه‌ند تارا ره‌سوڵ ئاشكرای كرد كه له‌لایه‌ن چه‌ند دزێكه‌وه دایكی و باوكی ده‌رمان خوارد كراوه و بۆ ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژێك بێ هۆش بوون.
تارا ره‌سوڵ خانمه هونه‌رمه‌ند له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك نووسیویه‌تی: "دوای ئه‌وه‌ی دوو كه‌سی نه‌ناسراو به مه‌به‌ستی دزیكردن له شاری سلێمانی چوونه سه‌ر ماڵی باوكم، به‌هۆی پێدانی هه‌ندێ ده‌رمان و مادده‌ی هۆشبه‌ر دایكم و باوكمیان بێ هۆش كردوو و ماڵه‌كه‌یان بڕیوه و بڕێك ئاڵتونیشیان دزیوه".
تارا ره‌سوڵ ده‌ڵێت: "به‌وهۆیه‌وه باری ته‌ندروستی دایكم و باوكم زۆرخراپ بوو، بۆماوه‌ی چه‌ند رۆژێك له نه‌خۆشخانه‌ی فریاكه‌وتنی شاری سلێمانی به بێ هۆشی مانه‌وه".
ئاماژه‌شی به‌وه‌داوه كه "دوای ده‌رچوونیان له چه‌ند كامێرایه‌كه‌وه و به هه‌وڵ و ماندووبوونی به‌رده‌وامی هێزه‌كانی پۆلیس و نه‌هێشتنی تاوان و ئاسایشی سلێمانی، توانرا ئه‌و بانده ده‌ستگیر بكرێن كه له چه‌ند شوێن و شارێكی تر ئه‌م كارانه‌یان ئه‌نجامداوه".
بڵاوكردنه‌وه‌ی ئه‌م هه‌واڵه‌ی تارا ره‌سوڵ له كاتێكدایه دوێنی 10ی كانوونی دووه‌م پۆلیسی سلێمانی ده‌ستگیركردنی باندێكی دزیكردنی راگه‌یاند كه له سێ كه‌س پێكهاتوون و خۆیان وه‌ك یاریده‌ده‌ری پزیشك ناساندووه و ده‌رمانی هۆشبه‌ریان داوه به‌و هاوڵاتیانه‌ی له ماڵه‌كاندا بوون و تا ئێستا دانیان به هه‌شت تاواندا ناوه و دادوه‌ر به‌پێ ماده‌ی 443ی یاسای سزادانی عیراقی بڕیاری ده‌ستگیركردنی بۆ ئه‌و سێ كه‌سه ده‌ركردووه، ئه‌گه‌ر تۆمه‌ته‌كه‌یان به‌سه‌ردا ساغبێته‌وه هه‌ریه‌كێكیان سزای 10 ساڵ زیندانیكردنیان به‌سه‌ردا ده‌سه‌پێنرێت.
تارا ڕه‌سوڵ له دایكبووی ساڵی 1975ه و له ساڵانی نه‌وه‌ده‌كانه‌وه ده‌ستی به كاری هونه‌ری كردووه خاوه‌نی چه‌ندین ئه‌لبووم و گۆرانی كلیپه، دوایین كاری هونه‌ری بڵاو كردنه‌وه‌ی كلیپێك بوو بۆ گۆرانی "نه‌سیرن به‌هار"هی هونه‌رمه‌ندی كۆچكردوو تایه‌ر تۆفیق.
ئه‌م بابه‌ته 6514
جار خوێنراوهتهوه
زۆرترین خوێندراو
هەواڵی زیاتر
|
<urn:uuid:b4555e88-1ca6-4dce-a62b-e9220ae2bce2>
|
CC-MAIN-2017-04
|
http://westganews.com/dreja.aspx?=hewal&jmara=31769&Jor=7
|
2017-01-23T06:33:00Z
|
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2017-04/segments/1484560282140.72/warc/CC-MAIN-20170116095122-00237-ip-10-171-10-70.ec2.internal.warc.gz
|
ckb
| 0.957031 |
Arab
| 7 |
{"ckb_Arab_score": 0.957030713558197, "sdh_Arab_score": 0.03911224752664566}
|
له ئاكامی ته‌قه لێـكردن له پایته‌ختی سودان كاربه‌ده‌ستێـكی فریاگوزاری ئه‌مه‌ریكایی و شـۆفێره سودانیـیهكهی گیانیان له‌ده‌ستدا.
حكومه‌تی سودان ده‌ڵێت چه‌كداران ته‌قه‌یان له ماشێنی كاربه‌ده‌سته‌كه كرد له‌سه‌ر شه‌قامه‌كانی خه‌رتوم ده‌وروبه‌ری سه‌عات 4 ی سه‌رله‌به‌یانی به كاتی ئه‌و وڵاته.
حكومه‌ت ده‌شـڵێت كاربه‌ده‌سته‌كه كارمه‌ندی ڕێـكخراوی گه‌شه‌پـێدانی نێوده‌وڵه‌تی ئهمهریكیـیه و سه‌ره‌تا به سه‌ختی برینداركرا كه 5 فیشـهكی به ده‌ست و شـان و سكی به‌ركه‌وت و له دوایدا به‌هۆی برینه سه‌خته‌كانی گیانی له‌ده‌سـتدا.
سودان كوشتنی شۆفێره سودانیـیهكهی 40 سـاڵان ته‌مه‌ن به ناوی عه‌بدولڕه‌حمان عه‌باسه‌وه ڕاگه‌یاند.
هه‌ر چه‌نده باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مه‌ریكا كه پـشتڕاستی هه‌واڵه‌كه‌ی كرده‌وه ناوی كاربه‌ده‌سته‌كه‌ی نه‌هێناوه و جارێ ڕوون نه‌بۆته‌وه كێ به‌رپـرسـیارێتی ئه‌م ڕووداوه له ئه‌ستۆ ده‌گرێت و سـا ئایا كاربه‌ده‌سـته‌كه بۆته قوربانی ته‌قه‌یه‌كی ده‌ستی ئه‌نقه‌ست و یاخود به ڕێـكـكه‌وت.
|
<urn:uuid:3676f965-0ff5-4d44-bf60-ad64b88a6e4b>
|
CC-MAIN-2017-04
|
http://www.dengiamerika.com/a/a-58-2008-01-01-voa2-89222817/953178.html
|
2017-01-23T06:29:35Z
|
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2017-04/segments/1484560282140.72/warc/CC-MAIN-20170116095122-00237-ip-10-171-10-70.ec2.internal.warc.gz
|
ckb
| 0.997529 |
Arab
| 9 |
{"ckb_Arab_score": 0.9975294470787048}
|
كاربه‌ده‌سـتانی توركیا ده‌ڵێن ته‌قینه‌وه‌یه‌ك له شـاری كوردنشینی دیاربه‌كر له باشوری ڕۆژهه‌ڵاتی توركیا ڕوویداوه و بۆته مایه‌ی كوژرانی 5 كه‌س و برینداربوونی 68 كه‌سی
دیكه‌ش.
گه‌واهده‌ران ده‌ڵێن ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه ئۆتۆمبیلێـك له شه‌قامێـكی سه‌ره‌كی شـاره‌كه‌دا ته‌قیوه‌ته‌وه له‌و ده‌مه‌ی ماشـێـنێـكی سه‌ربازی به لایدا تێپه‌ڕبووه.
ده‌زگاكانی ڕاگه‌یاندنی خۆجێی ده‌ڵێن ژماره‌یه‌ك خوێندكار له نێو زیان لێـكهوتووهكاندان.
وێنه‌كانی كه له كه‌ناڵه‌كانی ته‌له‌فیزیۆنه‌وه بڵاوكرانه‌وه نیشـانی ده‌دا ئاگرێـكی گه‌وره له شوێنی ڕووداوه‌كه‌دا كه‌وتبۆوه.
كه‌س به‌رپـرسـیارێتی خۆی له هێرشه‌كه ڕانه‌گه‌یاندووه.
سه‌باره‌ت به‌م ڕووداوه په‌یامنێری به‌شی كوردی ده‌نگی ئه‌مریكا له دیاربه‌كر، نه‌وزاد بنگول، له په‌یوه‌ندیـیه‌كی ته‌له‌فۆنیدا له‌گه‌ڵ هاوكارمان كاوه كرمانج ڕاپـۆرتێـك له‌و باره‌یه‌وه ده‌دات، هه‌روه‌ها هاوكاریشـمان ده‌خیلی شه‌ممۆ گفتوگۆیه‌كی له‌گه‌ڵ عوسـمان بایده‌میر، سه‌رۆكی شـاره‌وانی دیاربه‌كر سـازكردووه.
ده‌توانن له ڕێی ئه‌و فایله ده‌نگیـیانه‌ی سه‌ره‌وه گوێبیسـتیان بن.
|
<urn:uuid:e86262bd-3210-4479-9ebc-fbf066cb9a1c>
|
CC-MAIN-2017-04
|
http://www.dengiamerika.com/a/a-58-2008-01-03-voa5-89218982/952317.html
|
2017-01-16T17:20:56Z
|
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2017-04/segments/1484560279224.13/warc/CC-MAIN-20170116095119-00244-ip-10-171-10-70.ec2.internal.warc.gz
|
ckb
| 0.988796 |
Arab
| 8 |
{"ckb_Arab_score": 0.9887956380844116}
|
كاربه‌ده‌سـتانی میسـر ده‌ڵێن ئه‌وان وتووێـژ ده‌كه‌ن بۆ ئازادكردنی گروپـێـكی گه‌شـتیاران كه له باشوری میسـر ڕفێندراون.
كاربه‌ده‌سـتان ده‌ڵێن ڕفێنه‌ره‌كان داوای پاره‌یان كردووه بۆ ئازادكردنی ئه‌و 15 كه‌سه، له ناویاندا گه‌شـتیارانی ئه‌ڵمانی و ئیتالی له‌گه‌ڵ ڕێپـیشـاندهره میسـریـیهكانیاندا.
كاربه‌ده‌سـتان گوتوویانه ئه‌و گروپه له باشوری ئهسـوان ڕفێندراون، به‌ڵام به ته‌واوه‌تی شـوێنه‌كانیان دیاری نه‌كراوه.
شـایانی باسه ڕفاندنی بیانیـیان له میسـر زۆر كه‌مه، هه‌رچه‌نده له ڕابردوودا میلیتانه‌كان زۆر كه‌سـیان له ته‌قینه‌وه‌ی بۆمب له شـوێنه گهشـتیـیاریـیهكاندا كوشـتووه.
|
<urn:uuid:630030af-8f0e-4e37-af31-0debded0be79>
|
CC-MAIN-2017-04
|
http://www.dengiamerika.com/a/a-58-2008-09-22-voa5-89216157/951722.html
|
2017-01-16T17:21:23Z
|
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2017-04/segments/1484560279224.13/warc/CC-MAIN-20170116095119-00244-ip-10-171-10-70.ec2.internal.warc.gz
|
ckb
| 0.998843 |
Arab
| 8 |
{"ckb_Arab_score": 0.9988425374031067}
|
رۆژنیوز - عەلی کۆچەر
پارێزەر محەمەد ئەمین ئاکتار، سەرۆکی پێشووی سەندیکای گشتی پارێزەرانی ئامەد، باسی دەستگیرکردنی سیاسەتمەدارانی کرد و وتی: "دەیانەوێت بەم سیاسەتە لە گۆڕەپانی سیاسی‌دا ئاستەنگ دروستبکەن، دەتوانین ئەم قۆناغە وەکو قۆناغی سیاسەتی فشار و چەوساندنەوە ناوزەد بکەین".
رۆژنیوز سەبارەت بە بەڕێوەبردنی سیاسەتی سەرکوتکردن، هەڵگیرساندنی سیاسەتێکی دژە کورد، هێرشەکان بۆسەر هەدەپە و دەبەپە و قڕکردنی سیاسی و فشارەکان بۆ سەر رێکخراوە دیموکراتییەکان، داخستنی کۆمەڵەکان و ناوەندە مەدەنییەکان، دەستگیرکردنی هاوسەرۆکان و کوشتنی تاهیر ئەلچی، سەرۆکی پێشووی سەندیکای گشتی پارێزەرانی ئامەد چاوپێکەوتنێکی ئەنجام داوە لەگەڵ محەمەد ئەمین ئاکتار، سەرۆکی پێشووی سەندیکای گشتی پارێزەرانی ئامەد.
دەقی چاوپکەوتنەکە:
- لەم دواییانەدا هێرش کراوەتە سەر هەدەپە و دەبەپە، ئێوە ئەم هێرشانە لە بواری یاساییەوە چۆن دەبینن؟
"بەم سیاسەتانە دەیانەوێت ئاستەنگ دروستبکەن لە مەیدانی سیاسی‌دا"
پارێزەر محەمەد ئەمین ئاکتار: بۆ قسەکردن لەم باسە دەبێت بگەڕێینەوە ساڵێک لەمەوبەر، ئەوکاتە دەوڵەت سیاسەتێکی نوێی دەستپێکرد، ئەو سیاسەتە لەبواری سەربازییەوە دەستیپێکرد و بڕیاردرا کێشەکان بە هێز بسڕدرێنەوە، دەیانەوێت هەموو ئاستەنگەکانی بەردەم ئەم سیاسەتە نوێیە لەناوببەن، دەیانەوێت لە هەموو کاتێک زیاتر دەنگی کۆمەڵگا کپ بکەن، لە بەرامبەر ئەمەدا کۆمەڵگا چۆن بەرگری لەخۆی دەکات؟ بە رێکخراوە مەدەنییەکان و پارتە سیاسییەکان بەرگری لەخۆی دەکات، کۆمەڵگا لەرێگای شارەوانییەکانەوە بەشداری خۆبەڕێوەبەری دەبێت، پێویستە لە بەرامبەر ئەم سیاسەتانەدا هەموومان یەکبگرین، داخستنی دەزگا راگەیاندنەکان، فشارەکان بۆ سەر رۆژنامەنووسان و داخستنی گۆڤارەکان و دەستگیرکردنی هاوسەرۆکی شارەوانییەکان لەو کردەوانەن کە لەم سیاسەتە نوێیەدا جێیان کراوەتەوە و ئێستاش بەردەوامن، لە چوارچێوەی ئەم سیاسەتە نوێیەیاندا پێویست بوو بەتایبەت دەست بەسەر شارەوانییەکانی دەبەپەدا بگرن و لە جێگای هاوسەرۆکانی شارەوانییەکان خۆسەپێنەر دابنێن.
پاش هەوڵدان بۆ کودەتای ١٥ی تەمموز، چوار سەرۆکی شارەوانیان بەبەهانەی پەیوەندی لەگەڵ لایەنگرەکانی فەتحوڵڵا گولەن دەستگیر کرد، بۆ هەموو شارەوانییەکانی دەبەپە پارێزگارەکان و قایمقامەکان وەکو خۆسەپێنەر دانران، ئەگەر باش لەم رووداوانە بڕوانین، دەوڵەت بەم کارە هەموو ناوەند و رێکخراوەکانی هەناسەدانی کۆمەڵگای داخستووە و خنکاندوونی، لەم سیاسەتانەدا چەندە پێشکەوتوون؟ دەوڵەت لەبەر پارێزبەندی پەرلەمانتاران، نەیتوانیبوو زۆر فشار بخاتە سەر پەرلەمانتاران، ئەویشی بە پێشێلکردنی دەستور و گۆڕینی هەندێک لەماددە یاساییەکان چارەسەرکرد، باش دەزانین ئەگەر کەسێک تاوانێک ئەنجام بدات، هەموو پێکەوە دەستگیر دەکرێن و باجی ئەو تاوانە دەدەن، دۆسیەی پەرلەمانتارانی هەدەپە جیاوازن لە یەکتر، دۆسییەکان بە داواکاری گشتی جیاواز سپێردراون، دەیانەوێت ئۆپەراسیۆنی قڕکردنی سیاسی لەکۆمەڵگادا بەڕێوە ببەن، دەیانەوێت لە مەیدانی سیاسی‌دا ئاستەنگ دروستبکەن، دەوڵەتی تورک بەنیازە مەیدانی رێکخراوە مەدەنی و دیموکراتییەکان چۆڵ بکات و مەیدانەکە بەتەنیا بۆ خەباتی سەربازی کورد بهێڵێتەوە، پاشان بە هەموو جیهان بڵێت ئەمانە کۆمەڵێک چەکداری تیرۆریستن، دوایەش بەم بەهانەیەوە ئەویش هەموو جۆرە سیاسەتێکی سەربازی بەکار بهێنێت.
- لە کوردستان و تورکیا سیاسەت گەیشتووەتە تەنگترین ئاستی خۆی، بەتایبەت هێرشەکان بۆسەر گەلی کورد بە شێوازێکی بێ‌سنوور ئەنجام دەدرێت، یاسا لە وڵات‌دا واتای نەماوە، لەبەرامبەر ئەم هێرشانەدا میکانیزمی یاسایی بێدەنگە، ئەمانە چۆن دەبینن؟
"دادگای تورک خەریکە شکستێکی مێژوویی ئەزمون دەکات"
محەمەد ئەمین ئاکتار: ئێستاکە دەسەڵاتداری فشارەکانی دژی هەمووان بەکاردەهێنێت، بە کوردەکان دەڵێت، ئەگەر دەنگتان بێت یان زمان بکەنەوە، من دەیبیستم و دەستگیرتان دەکەم، بۆیەش بە ئەنجامدانی تاوانیان بە یاسایی کردەوە، ئێستاکە دادگاکان و دادوەرەکانیان ترساندووە و ئەوانیش لە ترسی ئەوەی دەست بەسەر ماڵ و موڵکیاندا نەگیرێت یان دەستگیر نەکرێن دەنگیان لێوە نایات، چونکە ئەوان لەبەامبەر دەسەڵاتداری سیاسی‌دا هیچ مافێکیان نییە.
دادگای تورک هەم لەبواری یاسایی و و هەم لە بواری باوەڕییەوە خەریکە شکستێکی مێژوویی ئەزمون دەکات، لەلایەکی دیکەوە فشار لەسەر هەموو سەندیکا یاسایی و رێکخراوەکان هەیە، پاش هەوڵدان بۆ کودەتای ١٥ی تەمموز گومان لە هەموو رێکخراوەکان کرا کە پەیوەندیان لەگەڵ کودەتاکەرانەوە هەبێت، لەبەر ئەوەش رێکخراوەکان سەیردەکەن بزانن حکومەت چی دەوێت تا ئەو کارە ئەنجام بدەن، ئەو رێکخراوانە لە ترسی ئەو گومانانە زۆر شت نابینن، پێویستە تێکۆشان بکەن و خۆیان رێکبخەن، پێویستە کاروباریان جیا بێت لە داواکاریەکانی دەوڵەت، بەڵام ئەگەر ئەمە بکەن، دایاندەخەن، بەڵگەیان بۆ ئاشکرادەکەن و سزایان دەدەن، ئێستاکە لەبەرامبەر کردەوەکانی دەوڵەتدا، هەموو رێکخراوەکان و یەکێتیە مافناسییەکان چاویان داخستووە، چونکە ئەگەر دەنگیان لێوەبێت گومانیان لێ دەکرێت، چونکە دەترسن ئەگەر ئەم کارە بکەن تۆمەتی پشتگیری بزووتنەوەی گولەن یان پەکەکەیان بەسەردا بسەپێندرێت، ئەوان بەم شێوەیە خۆیان بێدەنگ کردووە، بەڵام پێویستە بزانن کە سبەی ڕۆژ ئەم کردەوانە دژی خۆشیان ئەنجام دەدرێت، دەوڵەت وەکو رێکخراوێکی سەربەخۆ سەیری ئەوان ناکا، بەڵکو وەکو هەندێک ناوەندیان دەبینێت، کە هەر کات بیەوێت دایاندەخات یان دەیانکاتەوە.
لە چوارچێوەی کودەتای١٢ی ئەیلولیشدا وەکو ئێستا نەبوو، ئەوکات رێکخراوەکان کرانەوە و هەڵبژاردنی خۆیان بەڕێوەبرد، رێکخراوەکان هەندێک ئەرکی یاساییان هەیە، ئەرکی رێکخراوەکان پاراستنی مافی مرۆڤ و راگرتنی باڵادەستی یاسایە، ئەوان دەبێت لە ریزی پێشەوە بەرگری لە یاسا بکەن، لەبەرامبەر ئەشکەنجە بوەستنەوە و بەرگری لە رێکخراوە ئازادەکان بکەن، ئەوان دەبێت مافەکان بپارێزن، ئەمە ئەرکی سەندیکا یاساییەکان و رێکخراوەکانە، ئەگەر ئەمە ئەنجام نەدەن بەواتای پێشێلکردنی ئەرکەکانیانە، ئێستاکە لە تورکیا یاساکان زیاتر پەیوەندیان بە راگرتنی پرەنسیبە دەوڵەتیەکانەوە هەیە، ئەو پرەنسیبانەن کە یاسا و دەستور پێشێلدەکەن، هەر ئەم پرەنسیبانەشن کە پارێزبەندی لەسەر پەرلەمانتاران لادەبەن و ئەرکدارکردنی خۆسەپێنەرەکان بۆسەر شارەوانییەکان بەیاسایی دەکەنەوە و داخستنی تەلەفزیۆن و رادیۆ و رۆژنامەکان رەوا دەکەنەوە.
- ژمارەیەکی زۆر لە رێکخراوەکان و کۆمەڵە مەدەنییەکان داخراوان، کۆمەڵەی یاساناسانیش داخراوە، لەبەرامبەر داخستنی ئەو کۆمەڵە و رێکخراوانەدا نەخشەرێگای ئەڵتەرناتیڤ چیە؟
" لە کودەتای ١٢ی ئەیلولیشدا رێکخراوە و کۆمەڵەکان دانەخران"
محەمەد ئەمین ئاکتار: ئەمانە هەموویان لەچوارچێوەی دۆخی نائاساییدا ئەنجام دەدرێن، کردەوەکانی پاش١٥ی تەمموز بەبەهانەی دۆخی نائاساییەوە هەموو دەستکەوتە دیموکراتییەکانی ئەم وڵاتەیان لەناو برد، بە داخستنی پارتە سیاسییەکان و دەستگیرکردنی پەرلەمانتاران دەست بەسەر دەسەڵاتدا گیرا و باڵادەستی دەوڵەت راگەیەندرا، هەروەها وتیان بۆ بەرگری لە بایەخە دیموکراتییەکان و ئازادی، دۆخی نائاسایی رادەگەیەنن، بۆ کپ کردنی دەنگە جیاوازەکان کودەتایەکیان لەناو کودەتادا پێکهێنا، ئەوەی هەوڵدەران بۆ کودەتا بۆیان نەکرا ئەمانە خەریکن دەیکەن، لە کودەتای١٢ی ئەیلولیشدا ئەوەندەی ئێستا کۆمەڵە و رێکخراو دانەخران، تەنیا کارەکانیان وەستێندرابوو، پاش کودەتاکە زۆربەیان دەستیان بەکار کردەوە، ئەو کات کۆمەڵەی پارێزەرانی هاوچەرخ هەبوو و پاش کودەتاکەدرێژەی بەکارەکەی دا، بەڵام ئێستاکە هەموو کەسێک وەکو دژی خۆیان دەناسێنن و سەرکوتی دەکەن، دۆخەکە بەم شێوەیە ناتوانێت بەردەوام بێت.
- ئەو شەوەی دەمیرتاشیان دەستبەسەر کرد و پاشان بڕیاری دەستگیرکردنیان دا ئێوە لەوێ بوون، دەتوانن بەکورت باسی ئەو شەوەمان بۆ بکەن؟
" دادگایی‌کردنی دەمیرتاش بەو بەیانییە زووە ئاسایی نەبوو"
محەمەد ئەمین ئاکتار: کاتژمێر ١:٣٠ی نیوەشەو بوو، من هەواڵەکەم لە هاوڕێیەکی پارێزەرم وەرگرت و پێکەوە چووین بۆ ماڵی دەمیرتاش، لەماڵ نەبوو، وتیان بردوویانە بۆ دژەتیرۆر، ئێمەش چووین بۆ ئەوێ، ژمارەیەکی دیکە لە هاوڕێیانی پارێزەریشمان هاتن، بەڵام لەبەر دۆخی نائاسایی قسەیان نەکرد، تەنیا رێگایان بە سێ پارێزەردابوو، پێویست بوو ئێمە چاومان پێی بکەوێت، لە کاتی چوونە ژوورەوەدا ئازاریان داین، وتیان: "خوا ئەمڕۆی بۆ ئێمە هێناوە، ئێمە زۆر خوشحاڵین دەمیرتاش گیراوە"، من و هاوپیشەکانمان وەڵاممان نەدانەوە، بۆ ئەوەی کێشەیەک بۆ دەمیرتاش دروست نەبێت قسەمان لەگەڵ نەکردن، لە چوونەژوورەوەدا جیا لەو بێڕێزیانە کێشەیەکی دیکەیان بۆ دروست نەکردین، ئەوەشیان وت، دەتوانن تا بەیانی لێرە دانیشن، ئێمە دەمیرتاش دەستبەسەر ناکەین، ئێمە باش دەمانزانی کە سەرۆکێکی وەکو دەمیرتاش لەلایەن ئەو کەسانەوە ئازار نادرێت، چونکە هەمووکەس بەجۆرێک بەڕێز دەمیرتاشی خۆش دەوێت، ئەوان نەیاندەتوانی جگە لە رێزگرتن کارێکی دیکە لەگەڵ ئەودا بکەن، بەڕاستی هەم سیاسەتمەداری و هەم هاوسەرۆکبوون لەخۆی دەوەشێتەوە، تا کاتژمێر٤:٠٠ی سەرلەبەیانی لەوێ ماینەوە، رۆیشتنین بۆ ئەوەی بەڕێز دەمیرتاش ئیستراحەتی خۆی وەربگرێت، ئێمە نەماندەزانی چی خەریکە روودەدات، پۆلیسەکانیش هیچیان نەدەزانی، تەنیا پێیان وتبوون بڕۆن و دەمیرتاش بێنن، کاتێک گەڕاینەوە ماڵەوە، تەلەفۆنیان کرد و وتیان، کە بەڕێز دەمیرتاش کاتژمێر ٥:٣٠ خولەکی بەیانی دەنێرن بۆ دادگا، بەڕاستی دادگایی‌کردن لەو کاتژمێرەدا ئاسایی نەبوو، کاتێک چووین بۆ دادگا هەموو رێگاکانیان گرتبوو، بە سەختی توانیمان خۆمان بگەیەنینە دادگا و بچینە ژوورەوە، کاتژمێر٧:٠٠ی بەیانی توانیمان لەگەڵ داواکاری گشتی قسە بکەین، سەلاحەدین دەمیرتاشیشیان هێنابووە ئەوێ، دەمیرتاش لەدادگا وتەی نەدابوو و وەڵامی هیچ کامە لە پرسیارەکانیانی نەدابووەوە، لەبەر ئەوەی بردنی و دادگایی‌کردنی پەرلەمانتارێک بەو نیوەشەوە ئاسایی نییە، ئێمەش ناڕەزاییمان دەربڕی، قسەکانمان نزیکەی کاتژمێرێکی خایەند، کاتێک بەرگرییەکان کۆتای‌یان هات، تەقینەوە روویدا، شوێنی تەقینەوەکە تا دادگا پێنج کیلۆمەتر دووربوو، کاتێک بەرگرینامەکەمان دا و واژۆمان کرد، لە دادگا چووینە دەرەوە، رێڕەوەکان لە ئاستێکی بەرزدا بەسەربازی کرابوون، پۆلیس تەنانەت رێگای بە کارمەندانی دادگاش نەدەدا بێنە ناو رێڕەوەکانی دادگاوە، لەکاتی چوونە دەرەوەدا هەموو کەسیان دەپشکنی و ئێمەش گەڕان، ئێمە تۆزێک ترساین، لە رێڕەوەکاندا مێز و کورسییەک هەبوو، من داوام کرد دەمیرتاش لەوێ دابنیشێت، من و دوو پارێزەری دیکە لەوێ بووین، ئەوانی دیکە هەموو پۆلیس بوون، لەو رێڕەوەشدا نزیکەی کاتژمێرێک دانیشتین، پاشان دەمیرتاشیان دەستگیر کرد، هیچ کەسێک جگە لە ئێمە لە دەمیرتاش نزیک نەدەبووەوە، جگە لەو بێڕێزیانەی لە سەرەتای چوونە ناو دادگاوە پێیان کردین، هیچ هەڵسوکەوتێکی ناشیرینم نەبینی لێیان، ئەوان تەنانەت لێمان نزیکیش نەدەبوونەوە، لە دەمیرتاشمان پرسی: "بەرگرینامەیەکی چۆنت بۆ ئامادە بکەین"، وتیی، من دەست لە کاری پارێزەران وەرنادەم، چۆنتان پێ باشە بەو شێوەیە بینووسن، کاتێک دەیانویست بیبەن بۆ زیندان، دەیزانی کە دەیبەن بۆ زیندانێکی دەرەوە، منیش هەر وام بیر دەکردەوە، پێشتریش گولتان کشاناک و فورات ئانلی، هاوسەرۆکانی شارەوانی ئامەدیان بردبوو بۆ زیندانی قادریە، پێمانوابوو دەمیرتاشیش دەبەن بۆ ئەوێ، بەڵام وانەبوو، بردیان بۆ ئەدرنە، ئەدرنە زۆر دوور بوو.
- چەند رۆژ پێش ئێستا ساڵوەگەری تیرۆرکردنی تاهیر ئەلچی بوو، ئێوە وەکو هاوپیشەیەک ئەو رووداوە چۆن دەبینن؟ هەروەها بە دۆسیەی تاهیر ئەلچی گەیشتوەتە کوێ؟
" تاهیر ئەلچی بە گولـلەی پۆلیسەکان کوژرا"
محەمەد ئەمین ئاکتار: باسکردن لەو تیرۆرە زۆر سەختە، تاهیر ئەلچی بۆ کۆمەڵگای مافناس، پارێزەری مافی مرۆڤ و رۆشنبیر بوو، هاوڕێیەکی نزیکم بوو و بەو تیرۆرە لەدەستم دا، جگە لەوەی هاوپیشەم بوو هاوڕێیەکی نزیکیشم بوو، لە رێگای هێرش بۆسەر تاهیر ئەلچی وەکو سەرۆکی سەندیکای گشتی پارێزەرانی ئامەد، هێرش بۆسەر هەموومان کرا، زۆر سەختە بۆ من قسەکردن لەبارەی تاهیر ئەلچیەوە، چونکە تاهیر ئەلچی هاوڕێی زۆر نزیکم بوو، پێش ئەوەی تیرۆری بکەن بردبوویان بۆ دادگای ئەستەنبۆل بۆ ئەوەی وتەی لێوەربگرن، هاوسەرەکەی وتی: "من زیاتر لە دەستگیرکردنی، لە نەخۆشی دڵی ئەو دەترسم"، منیش ئەو کات وتم: "سوێند دەخۆم ئێوارەی بەیانی لە ئەستەنبۆل دەگەڕێینەوە"، نەماندەزانی دەستگیردەکرێت یان نا، بۆ ئەوەی دڵی هاوسەرەکەی خۆش بکەم ئەو قسەیەم کردبوو.
ئاشکرایە کە تاهیر ئەلچی بە گولـلەی پۆیس کوژرا، بەڕاستی ئەگەر کەسێکی دیکە تەقەی لە ئەلچی کردبایە، تاکو ئەمڕۆ بکوژەکانی ئاشکرا دەکران، کوشتنی تاهیر ئەلچی لەبەر چاوی هەموواندا روویدا، لەبەرامبەر هەموو کامێراکان و لەکاتی پەخشی راستەوخۆدا کوژرا، لەوێ رۆژنامەنووسان هەبوون، تەنانەت پۆلیسەکانیش دو کامێرایان پێ‌بوو، لەپاڵ هەموو ئەوانەدا دۆسییەکە پێشڕەوی نەکردووە و زانیارییەک لەبارەی کوژرانەکەیەوە بڵاو نەبوەتەوە، بێگومان ئەوانەی لێپرسینەوە لێکۆڵینەوەیان سەبارەت بە کوژرانی ئەلچی کرد، بکوژەکە دەناسن و بۆیان ئاشکرابووە کێ بووە، تا ئێستا هیچ وتەیەک لە کەس یان کەسانی گومان‌لێکراو وەرنەگیراوە، لەبەرئەوەی لە جەستەی ئەلچیدا گولـلەکە مابووەوە، دەبوو خێراتر هەموو شتێک روونبکرایەتەوە، دەبوو هەمان رۆژ لە هەموو ئەوانەی ئەو جۆرە چەکە بەکاردەهێنن لێپرسینەوە بکرایە و وتە لە کەسانی گومان‌لێکراو وەربگیرایە، بەڵام ئەم کارانە ئەنجام نەدران، ئەمانە دەبنەهۆی ئەوەی کە پێشڕەوییەک لە دۆسییەکەدا روونەدات، بەدواداچوونەوەکانی ئێمە وەکو پارێزەر، دۆسیەی تاهیر ئەلچیی تاکو ئەمڕۆ هێناوە، لەسەر داواکاری ئێمە هەندێک بەڵگە کۆکرانەوە، ئێمە کۆمیسیۆنێکمان پێکهێناوە بەناوی: "کۆمیسیۆنی لێپرسینەوە سەبارەت بە کوشتنی تاهیر ئەلچی"، من وەکو خۆم دڵنیام کە تاهیر ئەلچی بە گولـلەی پۆلیس کوژراوە، بێ دودڵی ئەم قسەیە دەکەم، بەڵام کامە پۆلیس؟ کامە گومان‌لێکراو؟ لە ئەنجامی چ پلانێکدا؟ بۆ زانینی ئەمانە پێویستە لێپرسینەوە ئەنجام بدرێت.
د.خ
|
<urn:uuid:05cc663e-d06b-40f9-a55a-245684f83ac1>
|
CC-MAIN-2017-04
|
http://rojnews.net/haber/10022/haber/11254/.html
|
2017-01-17T23:27:23Z
|
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2017-04/segments/1484560280128.70/warc/CC-MAIN-20170116095120-00152-ip-10-171-10-70.ec2.internal.warc.gz
|
ckb
| 0.825597 |
Arab
| 163 |
{"ckb_Arab_score": 0.8255965113639832, "sdh_Arab_score": 0.1286424994468689, "hac_Arab_score": 0.04569903388619423}
|
جەلادەت عالی بەدرخان
میر جەلادەت بەدرخان (٢٦ی نیسانی ١٨٩٣-١٩٥١) سیاسەتمەدار، رۆژنامەڤان و زمان‌ناسی کورد بوو. میر جەلادەت کوڕی ئەمین عالی کوڕی بەدرخان پاشایە، ٢٦ی نیسانی ساڵی ١٨٩٧ لە ئەستەمبوڵ لەدایکبووە. ھەر لە پایتەختی ئەوسای ئیمپراتۆریەتی عوسمانی خوێندنی سەرەتایی و ناوەندی و فێرگەی بەرزی (یاسا)ی تەواو کرد. پاش سەرکەوتنی بزووتنەوەی کەمالیزم، ئەمین پاشا‌و سێ کوڕی ناچار بوون بچنە میسر‌و لەوێ نیشتەجێ ببن. جەلادەت و کامەران-ی برای چوونـە ئەڵمانیاو ئەو ماوەی ھەشت ساڵەی ئەوێی بەفێرۆ نەداو خۆی فێری زمانی ئەڵمانی کرد. جەلادەت خۆی گەیاندە شۆڕشەکەی شێخ سەعیدی پیران و دوای شکستی شۆڕشەکە دیسانەوە تورکیای جێھێشتەوە.ڕۆژی ٢٥ی ئابی ١٩٣٠ لە سوریا باوکی کۆچی دوایی کرد.جەلادەت ھەر لەوێ سەرقاڵی دەرکردنی ڕۆژنامە و گۆڤاری کوردی بوو. لە ١٥ی ئایاردا گۆڤاری (ھاوار)ی دەرکرد کە تـا ٥ی تەمموزی ١٩٤٣ بەردەوام بوو. پێشتر گۆڤاری (رۆناھی)ی ھەفتانەی دەردەکرد، جەلادەت بەتەنیا ئەم گۆڤارەی بەرێوەدەبرد بەنووسینو پیت چنین‌و چاپ‌و بڵاوکردنەوەشی.
بەناوی (نھێنی) نووسینەکانی بڵاودەکردەوە. لە پێشەنگی ئەو کەسانەیە کە پیتی لاتینی-یان بۆ نووسینی کوردی بەکارھێنا، زمانەکانی فـارسی، تورکی، عەرەبی، یۆنانی، ئەڵمانی، فەرەنسی، ئینگلیزی‌و رووسی زۆر بەباشی زانیوە.
کتێبێکی لەسەر رێزمانی کوردی نووسیوە کە تەنیا بەشێکی چاپکراوەو بەشەکانی دیکەی ھێشتا ھەر دەستنووسن. فەرھەنگێکی بەکوردیو یەکێکی دیکەی کوردی - فەرەنسی ھەیە. ژمارەیەکی زۆری رووناکبیرانی کورد لە دەوری جەلادەت بەدرخانو گۆڤارەکانی کۆببوونەوە.
جەلادەت ئەمین عالی بەدرخان رۆژی ١٥ی تەمموزی ١٩٥١ لە شام کۆچی‌دوایی کرد.
|
<urn:uuid:8781b1c7-497d-4d80-a679-656b94e317ab>
|
CC-MAIN-2017-04
|
https://ckb.wikipedia.org/wiki/%D8%AC%DB%95%D9%84%D8%A7%D8%AF%DB%95%D8%AA_%D8%B9%D8%A7%D9%84%DB%8C_%D8%A8%DB%95%D8%AF%D8%B1%D8%AE%D8%A7%D9%86
|
2017-01-22T18:19:01Z
|
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2017-04/segments/1484560281492.97/warc/CC-MAIN-20170116095121-00362-ip-10-171-10-70.ec2.internal.warc.gz
|
ckb
| 0.989704 |
Arab
| 64 |
{"ckb_Arab_score": 0.9897040724754333}
|
وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا و ئه‌ندامانی دیكه‌ی هه‌میشه‌یی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی
سه‌ر به نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، وه له نێوانیشیاندا چین و ڕووسیا، ڕێكـكهوتن له كاتێـكی زووی ڕۆژی سـێشه‌ممه له سه‌ر ڕه‌وانه‌كردنی كێشه‌ی به‌رنامه ناوه‌كیـیه‌كه‌ی ئێران بۆ ئه‌نجومه‌نی ئاسایش. ئه‌م ڕهوانهكردنه له ماوه‌ی ئه‌م هه‌فته‌یه ده‌بێت به‌ڵام هیچ كاردانه‌وه‌یه‌ك نابێت له لایه‌ن ئه‌نجومه‌نه‌كه‌وه تا مانگی ئادار به لایه‌نی كه‌مه‌وه.
به‌رپـرسه ئه‌مریكیـیه‌كان ڕێـككهوتنهكه به پـێشكهوتنـێـكی مه‌زنی له قه‌ڵه‌م ده‌ده‌ن، ئه‌م ڕێكـكهوتنه هات له دوای ئێوارهخوانێـكی 4 سه‌عاتی له سه‌ر ئاستی وه‌زیران له شوێنی نیشته‌جێی فه‌رمی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی بریتانیا جاك سترۆ.
كاربهدهسـتـێكی گه‌وره‌ی ئه‌مریكا گوتی، ئه‌مه پهیامـێكی زۆر به هـێزه بۆ ئێران و كاردانه‌وه‌ی ئه‌و بڕیاره‌ی ئم دوایـیانه‌ی ئێرانه سه‌باره‌ت به ده‌ست به‌كار بوونی له چالاكیـیه ناوه‌كیـیه‌كانی، ئه‌وه‌ی دوو ساڵ له‌مه‌و پـێش له‌گه‌ڵ بریتانیا وفه‌ره‌نسا وئه‌ڵمانیا له‌سه‌ر ڕاگرتنی ڕێـكـكهوتبوو.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی وڵاته یه‌كگرتووه‌كان، كۆنده‌لیزا ڕایس، خۆشحاڵی خۆی ده‌ربڕی به‌رامبه‌ر به ڕێكـكهوتنهكه و به كارێـكی نێوده‌وڵه‌تی لایـیكهرهوهیی دانا له ماوه‌ی چه‌ندین ساڵدا به‌رامبه‌ر به كێشه‌ی ئـ‌ێران.
|
<urn:uuid:1bcab150-7acf-486c-9288-a14f72e45064>
|
CC-MAIN-2017-04
|
http://www.dengiamerika.com/a/a-58-2006-01-31-voa3-89182057/945713.html
|
2017-01-23T22:56:13Z
|
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2017-04/segments/1484560283301.73/warc/CC-MAIN-20170116095123-00270-ip-10-171-10-70.ec2.internal.warc.gz
|
ckb
| 0.996517 |
Arab
| 10 |
{"ckb_Arab_score": 0.9965173602104187}
|
دیپـلۆماتێـک بە ئاژانسی دەنگوباسی ڕۆیتەرزی گوتووە داعش سـاڵی ڕابردوو بە گازی خەردەل لە هێزەکانی پـشمەرگەی داوە، ئەمەش یەکەم جارە لە پاش ڕژێمی سەدام حسێن چەکی کیمیاوی لە عێراقدا بەکاربهێنرێت.
بەپـێی سەرچاوەیەک لە ڕێکخراوی قەدەغەکردنی چەکی کیمیاوی تاقیکردنەوەکان نیشانیان داوە گازی خەردەل بەکارهێنراوە کاتێـک نزیکەی 35 پـێشمەرگە لە مانگی هەشتی ساڵی ڕابردوو لە بەرەکانی شەڕ لە باشوری ڕۆژئاوای هەولێر پـێوەبوون.
ڕێکخراوەکە دەسـتنیشانی نەکردووە کێ گازە خەردەلەکەی بەکارهێناوە، بەڵام دیپـلۆماتەکە کە نەیویستووە ناوی ئاشکرابکرێت چونکە هێشتا بە فەرمی ئەنجامەکان ڕانەگەیەندراون، گوتویەتی لێکۆڵینەوەکان سەلماندویانە چەکدارانی داعش بەکاریان هێناوە.
مانگی دەی سـاڵی ڕابردوو ڕێکخراوی قەدەغەکردنی چەکی کیمیاوی گەیشتە ئەو ئەنجامەی داعش لە سوریا گازی خەردەلی بەکارهێناوە.
شارەزایان پـێـیان وایە سەرچاوەی ئەو گازی خەردەلانە عەمبارە نهێنیـیەکانی چەکی کیمیاوی لەشکری سوریابن کە ڕەنگە کەوتبنە دەستی داعشەوە یان داعش خۆی فێری ئامادەکردنی بووبێت تاوەکو بە موشەک یان گولـلە خومپارە هەڵی بدات.
|
<urn:uuid:c292a764-9ba9-4237-b218-4496caf37dda>
|
CC-MAIN-2017-04
|
http://www.dengiamerika.com/a/kurdistan/3191729.html
|
2017-01-23T23:05:03Z
|
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2017-04/segments/1484560283301.73/warc/CC-MAIN-20170116095123-00270-ip-10-171-10-70.ec2.internal.warc.gz
|
ckb
| 0.741754 |
Arab
| 13 |
{"ckb_Arab_score": 0.7417542934417725, "hac_Arab_score": 0.2101275622844696, "sdh_Arab_score": 0.047976553440093994}
|
سه‌رۆک وه‌زیری ئیسرائیل بنیامین نه‌تانیاهو گه‌یشـتۆته واشنتن بۆ وتووێژکردن له‌گه‌ڵ سه‌رۆک ئۆباما. ڕه‌نگه وتووێژه‌که گرژی پـێوه دیاربێت پاش ئه‌وه‌ی به‌ڕێز نه‌تانیاهو به توندی ڕه‌خنه‌ی له تێبینییه‌کانی سه‌رۆک ئۆباما گرت ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر سـنووری ئایندهی ئیسرائیل دابووی.
ڕۆژی هه‌ینی ڕێبه‌ری ئیسرائیل گه‌یشته واشنتن، واته ڕۆژێـک پاش ئه‌وه‌ی به‌ڕێز ئۆباما گوتی پـێویسته سنووره‌کانی ئیسرائیل له‌سه‌ر بنچینه‌ی ئه‌و هێڵانه بێت که به‌ر له شه‌ڕی شه‌ش ڕۆژه‌ی سـاڵی 1967 دا هه‌بوون، به‌ڵام به هه‌ندێـک مه‌رجه‌وه. گوتیشی مه‌رجه‌کان وه‌کو قایل بوونی هه‌ردوولایان به لێخۆشبوو‌ن له زه‌وی بۆ یه‌کتری له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی فه‌ڵه‌سـتینیـیه‌کان دان به‌و سـنوورهدا بنێن که شیانی هه‌یه له ئاینده‌دا له نێوانیاندا دابمه‌زرێت و هه‌روه‌ها ئاسایشی بـپارێزن. سه‌رۆک ئۆباما ئه‌مه‌ی ڕاگه‌یاند له میانه‌ی وتارکه‌ی سه‌باره‌ت به ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست.
فه‌ڵه‌سـتینیـیه‌کان که هه‌وڵ بۆ دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تێـک بۆخۆیان ده‌ده‌ن لێـدوانه‌که‌ی سه‌رۆک ئۆبامایان پـێباش بوو، به‌ڵام به‌ڕێز نه‌تانیاهو به توندی ڕه‌خنه‌ی لێـگرت و گوتی هێڵه‌کانی سـاڵی 1967 بۆ ئیسرائیل جێی قبوڵ نیـیه، چونکه به‌پـێی ئه‌و هێڵانه ده‌بێت ئیسرائیل له هه‌ندێـک ناوچه له که‌ناری ڕۆژئاوا بکشێته‌وه که له ده‌می شه‌ڕه‌که‌دا ده‌سـتیان به‌سه‌ردا گیرا و ئێسـتا نیشته‌جێی خه‌ڵـکی ئیسرائیلی لێـیه.
یاریده‌ده‌رێـکی به‌ڕێز نه‌تانیاهو ڕۆژی هه‌ینی گوتی کاربه‌ده‌سـتانی ئیسرائیل وه‌ها هه‌ست ده‌که‌ن واشنتن له‌و ڕاستیـیانه تێناگات که دووچاری ئیسرائیل ده‌بێت.
|
<urn:uuid:33ff0324-40f8-456e-98a9-7e978bcc4463>
|
CC-MAIN-2017-04
|
http://www.dengiamerika.com/a/us-israel-20may11-122324894/969713.html
|
2017-01-22T08:07:24Z
|
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2017-04/segments/1484560281419.3/warc/CC-MAIN-20170116095121-00259-ip-10-171-10-70.ec2.internal.warc.gz
|
ckb
| 0.999589 |
Arab
| 8 |
{"ckb_Arab_score": 0.9995893836021423}
|
ھاکەر
|ئەم وتارە ئاماژەی بە ھیچ ژێدەرێک یان سەرچاوەیەک نەداوە. تکایە بە دانانی ئاماژە بۆ سەرچاوە بڕواپێکراوەکان، ئەم وتارە باشتر بکە. دەقە بێ سەرچاوەکان لەوانەیە داوای ژێدەریان لێ بکرێت یان لاببرێن.|
||ئەم وتارە لەوانەیە پێویستی بە خاوێن‌کردن ھەبێت تا بگات بە شێوازی ستانداردی نووسین.|
|لەوانەیە ئەم وتارە بۆ گەییشتن بە ئاستی ستانداردی شێوازی نووسینی وتار لە ویکیپیدیادا، ویکیسازی پێویست ببێت. تکایە ئەگەر دەتوانن ئەم پەڕەیە باشتر بکەن.|
ھاکەر ئەو کەسەیە کە دەتوانێت چەند کردارێکی نائاسیی ئەنجام بدات کە ھەموو خەڵک پێی ناکرێت وە دەشتوانێت پارێزگاری لە سیستەمەکان بە پێی شارەزاییان. گەیشتن بە شوێنێکی نایاسایی و کۆنترۆڵ کردنی شوێنەکە ئەوە مانای ئەوەیە ئەو شوێنەی ھاک کرد (بڕی) ھاک کردن لە زمانی کوردی لە بڕین نێزیکە ئەگەر سایتێک ھاک بکەی واتە سایتێکت بڕی. ئینجا چ سایت بێت چ کۆمپوتەر بێت چ ئەکاونتێک بێت چ نێتوڕکێک بێت ھاکەر کەسێکی شارەزایە لە چەند سیستەمێک و بە پێی لێکدانەوە و تێکەڵ کردنی شتەکان و بەکار ھێنانی چەند پێداویستیەک دەتوانێت کرداری بڕین ئەنجام بدات.
جۆرەکانی ھاکەر:
white hat hackers -1 grey hat hackers -2 Black hat hackers -3 suicide hackers -4
ئەوانەی سەرەوە گشت جۆرەکانی ھاکەرن لە دونیای ھاک با بزانین جیاوازیان چیە؟
1- وایت ھات (کڵاو سپیەکان) کڵاو سپیەکان ئەو ھاکەرانە دەگرێتەوە کە بە مەبەستی خراپ کۆنترۆڵ و دەستکاری سیستەمەکان ناکەن بەڵکو خاوەن سیستەمەکە ئاگادار دەکەنەوە لەو ھەڵانەی ھەیەتی جگە لەوەش ھەوڵی پاراستنی سیستەمەکان دەدەن و زانیاری پاراستن بڵاو دەکەنەوە security information بە زمانی عەرەبی پێی دەڵێن (أمن معلومات) لە ھەمان کات دا ھاکەری کڵاوسپی وایت ھاک توانای کاول کردنی سیستەمەکەشی ھەیە بەڵام ئەو کارە ناکەن وەک بڵێی بە ڕەوشتن (ھکر أخلاقی) وە ئەوان کاری نایاسایی ناکەن بەداخەوە ئەوانە لە ناو کورد ڕێژەیان زۆر کەمە!
٢- ھاکەری گرێی ھات کڵاو سلڤەر (ڕەساسی) ئەو ھاکەرانە ھەڵسوکەوتیان لە نێوان ھاکەری وایت ھاک و بلاک ھاتە، ئەوانە لە کاتی ھاک کردن ئەگەر بزانن کارەکەیان سوودی ھەیە بۆ خۆیان و بۆ ناوبانگیان ئەنجامی دەدەن بە چاک و خراپەوە و زۆربەی کات دزی دەکەن وەک دزینی ماستەر کارد لە ناو سایتەکان بەڵام ئەگەر شتێک سوودی نەبێت بۆیان خۆیان پێوە ماندوو ناکەن و دەستی لێ دەپارێزن و کاولی ناکەن.. واتە لەسەر ھەوەس کار دەکەن زۆر کاتیش لە یاسا و پۆلیس دەترسن..
٣- بلاک ھات ھاکەر (کڵاو ڕەشەکان) ئەو ھاکەرانە بە جۆرە ترسناکەکە لە قەڵەم دەدرێن و بە ھیچ شێوەیەک حساب بۆ ھیچ ناکەن و ئەوەی بێتە پێشیان دەیفەوتێنن ئەوەی ناوی سۆز بێت نیانە و ھەرچی بۆیان بڕەخسێت کۆنترۆڵی دەکەن و کاولی دەکەن بە چاک و خراپەوە وەک ھاکی ماڵپەڕ و سێرڤەر - نێتوڕک - ئیمەیل و ئەکاونت - کۆمپیوتەر - زانیاری دزین - ھتد... - جگە لەوەش ئەو جۆرەی ھاکەر زۆر زیرەکانە فێل لە یاسا دەکەن و بە ھیچ شێوەیەک نادۆزرێنەوە چونکە ئەگەر نەزانێت کاری ئاسایش چیە بۆ دۆزینەوەی خەڵک ئەو کارە ناکات! تەنانەت پۆلیس و ئاسایشی وڵاتیش ھیچ دەسەڵاتێکیان نیە بەرامبەر ئەو ھاکەرانە! ئەو ھاکەرانە زۆربەی کات بوتنێت بەکار دێنن بۆ کۆنترۆڵ کردنی زۆرترین ڤیکتم (توشبوو) و وە زۆربەی کات خەڵک توشی کێشە دەکەن.
4- suicide hackers سەر شێتەکان
ئەوانە زیرەکترین ھاکەرەکانن بەڵام ھەمیشە ئەو زانستەیان بۆ کاری خراپ بەکار دێنن و ھیچ سوودێکیان نیە بۆ کۆمەڵگا وە ھیچ حسابێک بۆ ئاسایش و پۆلیس و دەوڵەت و یاسا ناکەن و یاسا کەمترین شتە لای ئەوان، ھەمیشە مایەی زەرەرن بۆ بەکارھێنەرانی ئینتەرنێت
|
<urn:uuid:73e569ac-604b-4f2e-b04d-20fef31c2b52>
|
CC-MAIN-2017-04
|
https://ckb.wikipedia.org/wiki/%DA%BE%D8%A7%DA%A9%DB%95%D8%B1
|
2017-01-23T12:44:47Z
|
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2017-04/segments/1484560282926.64/warc/CC-MAIN-20170116095122-00167-ip-10-171-10-70.ec2.internal.warc.gz
|
ckb
| 0.991633 |
Arab
| 88 |
{"ckb_Arab_score": 0.9916332364082336}
|
بەڕێوەبەرایەتی باکوری سوریا بە ڕابەرایەتی کوردەکان بە نیازن لە شێوازی حوکمڕانی کانتۆنەکانەوە یەک لایەنە بەرەو فیدراڵی هەنگاو بنێن.
نەواف خەلیل لە پارتی یەکێتی دیموکراتی کوردی سوریا (پەیەدە)، ئەمڕۆ چوارشەممە لە وتووێژێـکدا لەگەڵ ئاژانسی دەنگوباسی ئەسۆشیەتد پـرێس گوتی ئەوان تەنیا کار بۆ دامەزراندنی هەرێمێـکی کوردی ناکەن، بەڵکو ناوچەیەکی گشتگیر ڕادەگەیەنن کە نوێنەرایەتی تورکمان و عەرەب و کورد لە باکوری سوریا بکات. گوتیشی پـرۆژەی فیدراڵزم شێوازێـکە بۆ حوکمڕانی بۆ هەموو سوریا دەستدەدات.
چاوەڕواندەکرێت ئەمڕۆ لە کۆتایی کۆنفرانسی پـێکهاتەکانی باکوری سوریا لە شاری ڕمێلانی ڕۆژهەڵاتی قامیشلو، کە تیایدا نوێنەرانی کورد و عەرەب و ئاشوری و سریان و تورکمان بەشدارن، سیستەمی فیدراڵی بۆ ناوچەکانی باکوری سوریا ڕابگەیەنرێت.
گوتەبێژێـکی وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا ئەمڕۆ چوارشەممە لەم بارەیەوە گوتی " ئێمە دان بە هیچ حوکمڕانیـیەکی نیمچە ئۆتۆنۆمیدا نانێـین و ئێمە هێشتا وابەستەین بە یەکپارچەیی خاکی سوریا."
حکومەتی بەشار ئەسەد و ئۆپـۆزسیۆنی سوریا هەردووکیان سیستەمی فیدراڵی ڕەتدەکەنەوە، بەڵام لایەنە کوردیـیەکان بە گشتی پشـتیوانی لێدەکەن.
لەسەر ئاستی نێودەوڵەتیش، ڕووسیا لەسەر زاری جێگری وەزیری دەرەوە پێشـتر ڕایگەیاند وڵاتەکەی پشـتیوانی لە سیستەمی فیدراڵی بۆ سوریا دەکات ئەگەربێت و بە قازانجی ئارامی و سەقامگیری ئەو وڵاتە بکەوێتەوە.
|
<urn:uuid:462fe654-74f1-4ded-a675-74405a87ada1>
|
CC-MAIN-2017-04
|
http://www.dengiamerika.com/a/syria-kurds/3239870.html
|
2017-01-24T17:19:38Z
|
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2017-04/segments/1484560285001.96/warc/CC-MAIN-20170116095125-00075-ip-10-171-10-70.ec2.internal.warc.gz
|
ckb
| 0.825037 |
Arab
| 13 |
{"ckb_Arab_score": 0.8250374794006348, "sdh_Arab_score": 0.1383136659860611, "hac_Arab_score": 0.03645787388086319}
|
په‌رله‌مانی هه‌رێمی کوردستانی عێراق نۆ ئه‌ندامی بۆ کۆمیسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌کانی هه‌رێم دیاریکردووه.
ئه‌ندامه‌کان به‌م شێوه‌یه‌ن:
پارتی دیموکراتی کوردستان 3 ئه‌ندام.
بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان 2 ئه‌ندام.
یه‌کێتی نیشتیمانی کوردستان 2 ئه‌ندام.
یه‌کگرتووی ئیسلامی کوردستان 1 ئه‌ندام.
کۆمه‌ڵی ئیسلامی 1 ئه‌ندام.
په‌سه‌ندکردنی ئه‌م ئه‌ندامانه‌ی کۆمیسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆیی هه‌ڵبژاردن ده‌کرێت بگوترێت به تێکڕای ده‌نگی په‌رله‌مانتارانی کورد بووه له دانیشتنێکی ئاسایی په‌رله‌مانی هه‌رێمدا.
به‌ڵام تورکومانه‌کان و ئاشوریه‌کان و ئه‌رمه‌نیه‌کان بایکۆتی ده‌نگدانه‌که‌یان کرد و هه‌ر یازده نوێنه‌ره‌که‌یان دانیشتنه‌که‌ی په‌رله‌مانیان جێهێشت.
دکتۆر جه‌عفه‌ر عه‌لی، شیکه‌ره‌وه‌ی سیاسی ده‌ڵێت ئامانج له‌م کۆمیسیۆنه و له یاساکه‌شی که له په‌رله‌ماندا په‌سه‌ندکراوه ده‌بێت به پله‌ی یه‌که‌م بێ خه‌وشی له هه‌ڵبژاردنه‌کاندا بپارێزێت وه‌ک ده‌ڵیت له ساڵی 1992 ه‌وه تا دواهه‌ڵبژاردن که له 2014 کرا بۆ هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاکان به‌رده‌وام قسه له‌سه‌ر فێڵ و ته‌ڵه‌که‌ی هه‌ڵبژاردن و ده‌ستێوه‌ردانی حیزبی له هه‌ڵبژاردن و ده‌ستێوه‌ردانه‌کانی تریش ده‌کرێن.
دکتۆر جه‌عفه‌ر عه‌لی که پێشتر ئه‌ندامی په‌رله‌مانی هه‌رێمی کوردستانی عێراق بووه ده‌ڵێت پێی وانییه ئه‌م کۆمیسیۆنه بتوانێت ئه‌و ئه‌رکه به‌جێبگه‌یه‌نێت له‌و ڕوانگه‌یه‌وه‌ی هه‌نگاوی یه‌که‌می دیاریکردنی ئه‌م کۆمیسیۆنه سه‌رکه‌وتووانه نه‌بووه.
پێشتر سێ لایه‌نه‌که‌ی ئۆپزسیۆنی هه‌رێمی کوردستان (بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان- یه‌کگرتووی ئیسلامی- کۆمه‌ڵی ئیسلامی) ڕاگه‌یاندنی توندیان ده‌دا له‌سه‌ر ده‌ستێوه‌ردانه‌کانی حیزب و ته‌گه‌ره‌کانی حیزب بۆ به نیشتیمان کردنی دامه‌زراوه‌کان دروستی ده‌کردن.
دکتۆر جه‌عفه‌ر ده‌ڵێت پێشتر زۆر قسه له‌سه‌ر پارتی و یه‌کێتی کراوه و پێشتر گله‌ییمان هه‌بووه و دواتر ده‌بینه به‌شێک له‌و دابه‌شکردنه حیزبییه هه‌ر بۆیه وه‌ک ده‌ڵێت سه‌ره‌تایه‌کی خراپه‌و پێویسته هه‌وڵ بدرێت بۆ تا به‌ڕاستی ئه‌و دامه‌زراوانه دامه‌زراوی سه‌ربه‌خۆ بن.
به‌ڵێن ساڵح وتووێژی له‌گه‌ڵ دکتۆر جه‌عفه‌ر عه‌لی شیکه‌ره‌وه‌ی سیاسی کردووه.
زانیاری زیاتر له ده‌قی وتووێژه‌که‌دایه:
|
<urn:uuid:2bdcabda-b3d9-44a3-a6d8-fa3b330c52dc>
|
CC-MAIN-2017-04
|
http://www.dengiamerika.com/a/2547609.html
|
2017-01-17T21:24:41Z
|
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2017-04/segments/1484560280086.25/warc/CC-MAIN-20170116095120-00073-ip-10-171-10-70.ec2.internal.warc.gz
|
ckb
| 0.998879 |
Arab
| 14 |
{"ckb_Arab_score": 0.9988785982131958}
|
هێشتاش یه‌کێک له‌و بابه‌تانه‌ی مایه‌ی مشت و مڕێکی گه‌رم و گوڕه له نێو لایه‌نه سیاسیه‌کانی عێراقیدا ، مه‌سه‌له‌ی پێکهێنانی ئه‌و ئه‌نجومه‌نه نوێیه‌یه که پێی ده‌گوترێت ئه‌نجومه‌نی نیشتیمانی سیاسه‌تی ستراتیژی.
ڕاو بۆچونه‌کان زۆرن له‌سه‌ری ، هه‌ندێک، ئه‌و ئه‌نجومه‌نه وه‌ک فاکته‌رێک بۆ تۆکمه بوونی پرۆسه‌ی سیاسی عێراقی ناودێری ده‌که‌ن و هه‌ندێکیش ده‌ڵێن هه‌بێت و نه‌بێت وه‌ک یه‌که .
به‌ڵام هاوکات ئه‌و ڕایه‌ش هه‌یه که به ته‌گه‌ره و گرفتێکی تری داده‌نێن له‌به‌رده‌م پرۆسه‌ی سیاسی عێراقدا و له‌و بڕوایه‌شدان ئه‌م ئه‌نجومه‌نه نوێیه ته‌نها بۆ دڵنه‌وایی کردنی هه‌ندێ لایه‌نی عێراقی دانراوه ، وه‌ک ئاماژه‌یان پێکردووه سه‌رچاوه‌ی کێشه‌کان له‌وێوه ده‌ستپێده‌کات.
دکتۆر فواد مه‌عسوم ده‌ڵێت ئه‌و ئه‌نجومه‌نه وه‌ک متمانه‌یه‌که بۆ پاراستنی به‌شداریکردنه‌کان له‌م حکومه‌ته نوێیه‌ی عێراقداو له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانی نیشتیمانیشدا کۆکین له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی نه پێی بگوترێت ده‌سه‌ڵاتێکی جێبه‌جێکردن و یان ده‌سه‌ڵاتێکی یاسا دانان.
سه‌رۆکی هاوپه‌یمانی کوردستان له په‌رله‌مانی عێراق ده‌شڵێت له‌و بڕوایه‌دا نیه لیستی ئه‌لعێراقیه به‌هۆی ئه‌نجومه‌نه نوێیه‌که‌وه له پرۆسه‌ی سیاسی بکشێته‌وه و ئه‌مه‌ش ده‌گه‌ڕێنێته‌وه بۆ پێکهاته‌ی لیسته‌که که فره ئامانجه.
هاوکارمان به‌ڵێن ساڵح گفت و گۆی له‌گه‌ڵ دکتۆر فواد مه‌عسوم ، سه‌رۆکی هاوپه‌یمانی کوردستان له په‌رله‌مانی عێراق کردووه.
ده‌توانن له ڕێی کلیککردنی ئه‌و فایله ده‌نگیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ گوێبیستی ته‌واوی گفت وگۆکه بن که ماوه‌که‌ی 6:16 خوله‌که.
|
<urn:uuid:039fd334-2df9-460a-acde-2c803ab8d470>
|
CC-MAIN-2017-04
|
http://www.dengiamerika.com/a/dr-fuad-maasoum-dec27-112512664/964377.html
|
2017-01-25T01:27:48Z
|
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2017-04/segments/1484560285337.76/warc/CC-MAIN-20170116095125-00099-ip-10-171-10-70.ec2.internal.warc.gz
|
ckb
| 0.996549 |
Arab
| 10 |
{"ckb_Arab_score": 0.9965493679046631}
|
سه‌باره‌ت به ڕووداوه‌کانی شـارۆچکه‌ی زاخۆ و سووتاندنی شوێنێـکی مه‌ساجکردن و چه‌ندین شوێنی مه‌ی فرۆشتن و هوتێل و شوێنی گه‌شـتیاری و دووباره‌بوونه‌وه‌ی له قه‌زای سومێل و له نێو شـاری دهۆکیش و سووتاندنی چه‌ندین باره‌گای یه‌کگرتووی ئیسلامی و ده‌سـتگیرکردنی ژماره‌یه‌ک له ئه‌ندامانی پایه به‌رزی ئه‌م حزبه ئیسلامیـیه له نێوانیاندا ئه‌ندامێـکی په‌رله‌مانی عێراق.
هه‌ڵوێسـتی سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێمی کوردسـتان ئه‌مڕۆ شه‌ممه ڕێـکه‌وتی 3 ی دوازده، سه‌رۆکی هه‌رێم مه‌سـعود بارزانی له لێـدوانێـکی ڕۆژنامه‌وانیدا که بۆ میدیاکان نێردراوه به‌م بۆنه‌یه‌وه ده‌ڵێت " به داخه‌وه دوای نێوه‌ڕۆی ڕۆژی هه‌ینی 2 ی دوازده به هاندانی چه‌ند مامۆسـتایه‌کی ئاینی ژماره‌یه‌ک گه‌نج هه‌ڵساون به چه‌ند کرده‌وه‌یه‌کی تێـکده‌رانه و دروسـتکردنی ئاڵۆزی له ناو شـاری زاخۆ و په‌لاماری چه‌ند شـوێنێـکی گهشـتوگوزاریـیان داوه، به تایبه‌تی ئه‌وانه‌ی سه‌ر به برا مه‌سیحی و ئێزدیـیهکانن که‌وا پـێده‌چێت به پـێی به‌رنامه‌یه‌ک ئه‌نجامدراوه که پـێشـتر بۆی داڕێژراوه."
هه‌روه‌ها له لێـدوانه‌که‌ی سه‌رۆکی هه‌رێم مه‌سـعود بارزانیدا، ئاماژه به په‌لاماردانی چه‌ند باره‌گایه‌کی یه‌کگرتووی ئیسلامی ده‌کات که ئه‌مه‌ش به هه‌مان شێوه کارێـکی ناڕه‌وایه. بۆیه به مه‌به‌سـتی ڕێـگه‌گرتن له دووباره‌بوونه‌وه‌ی هه‌ر کرده‌ویه‌کی هاوشێوه‌ی ڕۆژی دوێنێ سه‌رۆک بڕیاری داوه به پـێـکهێنانی لیژنه‌یه‌کی تایبه‌ت بۆ لێـکۆینهوه و وه‌رگرتنی ڕێ‌وشـوێنی یاسایی به‌رامبه‌ر ئه‌و که‌سـانه‌ی که به‌و تاوانانه هه‌ڵساون و به توندترین شێوه‌ش سـزابدرێن.
لیژنه‌که پـێـنج کهسیـیه و به‌م جۆره‌یه: یه‌که‌م سه‌رۆکی لیژنه دادوه‌ر ئازاد مه‌لا ئه‌فه‌ندی، دوو ئه‌ندامێـکی په‌رله‌مانی کوردسـتان، سێ ئه‌ندامێـکی مه‌کته‌بی ته‌نفیزی یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردسـتان، چوار نوێنه‌رێـکی برا مه‌سیحیـیه‌کان، پـێنج نوێنه‌رێـکی برا ئێزدیـیه‌کان.
له لای خۆیه‌وه سه‌ڵاحه‌دین به‌هادین ئه‌مینداری گشـتی یه‌کگرتووی ئیسلامی کوردستان ئه‌و مه‌لایه‌ی له زاخۆ وتاری هه‌ینی خوێندبۆوه و خه‌ڵـکی هاندابوو بۆ ئه‌م کاره توندوتیژیـیانه ده‌ڵێت ئه‌و لایه‌نگری پارتی دیموکراتی کوردسـتانه و هیچ په‌یوه‌ندی به یه‌کگرتووی ئسیلامی نیـیه و پارتی به سـووتاندنی باره‌گاکانیان تۆمه‌تبار ده‌کات.
ئه‌مڕۆ له زۆربه‌ی شـار و شارۆچکه‌کانی کوردسـتان ڕێ‌وشـوێنی ئه‌منی گیراوه‌ته‌به‌ر بۆ دووباره نه‌بوونه‌وه‌ی ڕووداوی له شێوه‌ی ڕووداوه‌کانی ناوچه‌ی بادینان له ناو شـاری هه‌ولێریش پارێزگاری هه‌ولێر نه‌وزاد هادی به میدیاکانی ڕاگه‌یاند که له هه‌ولێر مه‌ترسی ڕوودانی ئه‌م جۆره کارانه نیـیه. هه‌روه‌ها به‌ڕێوه‌به‌ری پـۆلیسیش عه‌مید عه‌بدولخالق ته‌ڵعه‌ت ئه‌م هه‌ڵوێسته‌ی دووباره کرده‌وه که بۆیه وه‌ک ئه‌و ڕایگه‌یاندبوو هیچ ئاماده‌کاریـیه‌ک وه‌رنه‌گیراوه و هیچ هێزێـکی ته‌ناهی بۆ ئه‌م مه‌به‌سته نه‌خسـتۆته ئاماده‌باشیـیه‌وه.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی ڕاپـۆرته‌كه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 2:21 خوله‌كه.
|
<urn:uuid:d61733f8-4f77-4c13-994c-9fd2a17b3ff2>
|
CC-MAIN-2017-04
|
http://www.dengiamerika.com/a/omer-ferhadi-3dec11-134960963/977677.html
|
2017-01-22T05:46:35Z
|
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2017-04/segments/1484560281353.56/warc/CC-MAIN-20170116095121-00173-ip-10-171-10-70.ec2.internal.warc.gz
|
ckb
| 0.997941 |
Arab
| 15 |
{"ckb_Arab_score": 0.9979405403137207}
|
كابرا به‌حسابی خۆی داهێنان ده‌كات، شه‌كراوه‌كه‌ی كتێبێكی مه‌حوی بوو، ئه‌و ڕۆژه كتێبفرۆشێكم له‌بازاڕ بینی، وتی: مامۆستا ئازاد بیكه‌ن له ڕای خوا به‌و خه‌ڵكه بڵێن با كتێب نه‌كه‌ن به شه‌كراو، ئه‌وه‌تا ئهمرۆِ (15) كتێبی (مه‌حوی) م كڕیوه دانه‌ی به (2) هه‌زار دینار ..
له باخچه‌ی ڕازاوه، به‌شداری شهكراوێكم كرد، كاكی زاوا شه‌كراوه‌كه‌ی سنۆبه‌ر بوو، جا له هۆڵه‌كه هاتینه ده‌ره‌وه یه‌كی سنۆبهرێكمان به‌ده‌سته‌وه بوو، به ته‌كسی هاتمه‌وه بۆ ماڵه‌وه كابرای ته‌كسی وتی: ئه‌مه خۆ ئه‌مڕۆ ڕۆژی سنۆبه‌ری جیهانی نه‌بووه، وتم: نه‌وه‌ڵا ئه‌مه شه‌كراو بوو. وتی: ده‌ی گڵه‌كه‌ی بڵاو نه‌بێته‌وه، به‌قورئان دات ئه‌به‌زێنم ..
وه‌ڵا ئه‌گه‌ر تۆزێكی تری له‌سه‌ر بوایه ئه‌م وه‌زعه ئاوا باش بڕۆیشتایه لهشهكراو خواردنه‌وه‌و بۆنه‌ی گواستنه‌وه شتی سه‌یرو سه‌مه‌ره‌مان ئه‌بینی كه بیخه‌ینه بن هه‌نگڵمان به خه‌یاڵی كه‌سدا نه‌ده‌هات.
ڕۆژێك كوڕێكی گه‌نج تهلهفوونی بۆ كردم وتی: مامۆستا ئه‌وه من چی بكه‌م ماره‌ییه‌كه‌م جیاواز بێت و ده‌نگ بداته‌وه‌و ته‌له‌فزیۆنه‌كان بێن ڕه‌سم بگرن‌و له فه‌یسبووكیش ده‌نگ بداته‌وه؟! وتم: برای خۆم ئیشت چییه؟ وتی: وه‌ڵا فیته‌رم، شوكر وه‌زعم زۆر باشه، ئه‌و كاته ئه‌زمه‌ی فیت په‌مپ بوو، من خۆم چوار جار فیت پهمپهكهم سووتابوو، وتم: وه‌ڵا برام مردوو له‌وه پاكتر ناشۆرێت فیت په‌مپ بێنه وه‌ك شه‌كراو داینێ .. هههههه.
بریتانییه‌كان تا ئێستاش خورافه‌ی وا له‌ناویان هه‌یه، دایكی نه‌نكم زیندوو كه‌یته‌وه باوه‌ڕیان پێناكات، لایه‌كی ئه‌و ئه‌مریكا زله به خوێندنه‌وه‌ی بورج‌و خورافه‌وه به‌ڕێوه ده‌چێت، یابانیه‌كان كه زۆر پێشكه‌وتوون، له نێو ژیانی خێزانیان پابه‌ندن به بنه‌مای كولتووری (200) ساڵ پێش ئێستایان!
كه‌چی ئێمه‌ی كورد ئه‌و نه‌ریته جوانانه‌مان بۆ مه‌راسیمی كۆمه‌ڵایه‌تی هه‌یه، نه‌ریتی عه‌ره‌ب و فارس و تورك ده‌كه‌ینه بۆنه‌ی ژن گواستنه‌وه و به گۆرانی عه‌ره‌بی هه‌موو ئاڵتوونهكان ده‌كرێن به بووكه‌وه، به ڕه‌قسی میسرییه‌وه پێشوازی له بووك ده‌كرێت.
نه‌ریته ڕه‌سه‌نه كورده‌وارییه‌كان كه موڵكی هه‌ر هه‌موومانه و هه‌م كچ و كوڕیش هه‌م خێزانی كوردی و منداڵه‌كانمان به كلتووری خۆمان ئاشنا ده‌كه‌ین‌و وهفايشه بۆ باو باپیرانمانو ئاسانیشه و په‌یوه‌ندی داته‌پیوی كۆمهڵایهتيشمان به‌هێز ده‌كاته‌وه.
ئه‌م شاییه له گوندی زه‌لان ـی شارباژێڕ له هه‌ره نموونه جوانهكانه، به‌شێوازی كوردهواری ڕه‌سه‌ن ئه‌نجامدرا، ئاوێنه و گۆرانی چه‌پڵه و ئاماده‌كردنی چێشت و ماین و جل‌و به‌رگی ڕه‌سه‌ن، كوردستانیان له جوانی نوقم كردبوو. پیرۆزتان بێت ..
978 جار خوێندراوەتەوە
27/10/2016
هەموو وتارەکانی ئەم نوسەرە
|
<urn:uuid:1a40c6c8-ad8a-425d-9110-6a55488c0511>
|
CC-MAIN-2017-04
|
http://payam.tv/Drejey-wtar.aspx?Articleid=144&AuthorID=43
|
2017-01-20T11:53:33Z
|
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2017-04/segments/1484560280834.29/warc/CC-MAIN-20170116095120-00392-ip-10-171-10-70.ec2.internal.warc.gz
|
ckb
| 0.988486 |
Arab
| 4 |
{"ckb_Arab_score": 0.9884859323501587}
|
ڕووداوێكی ناخۆش به‌سه‌ر تارا ڕه‌سوڵدا هات، مادده‌ی بێهۆشكه‌ریان پێداون
خێزان
له ڕووداوێكی سه‌یر و سه‌مه‌ره‌دا دوو كه‌س به‌بیانوی ئه‌وه‌ی حه‌زبه‌وه ده‌كه‌ن له‌گه‌ڵ هونه‌رمه‌ند تارا ڕه‌سوڵ وێنه بگرن، ده‌چنه ماڵی باوكی ئه‌و هونه‌رمه‌نده‌و دزیان لێده‌كه‌ن.
هیوا حه‌لاق هاوسه‌ری هونه‌رمه‌ند تارا ڕه‌سوڵ به به‌شی خێزان له ماڵپه‌ری خه‌ڵكی وت"ئه‌وو دووكه‌سه له بنه‌ڕه‌تدا بۆ دزیكردن چونه‌ته ماڵی خه‌زورم و به‌هۆی پێدانی ده‌رمان و مادده‌ی بێهۆشكه‌ر دایك و باوكی هاوسه‌ره‌كه‌م (تارا ڕه‌سوڵ)یان بێهۆش كردووه كه ئێستا باری ته‌ندروستیان خراپه‌و دزیان له ماڵه‌كه كردووه"
هیوا حه‌لاق وتیشی"سوپاس بۆ خوا دواتر پۆلیسی نه‌هێشتنی تاوانی سلێمانی به‌هۆی بونی كامێرای چاودێری له ناوچه‌كه توانیویانه ئه‌و كه‌سانه بدزۆنهوهو دواتر ده‌ستگیریان بكه‌ن كه كاری هاوشێوه‌ی دیكه‌شیان له شوێنی دیكه ئه‌نجام داوه"
|
<urn:uuid:900453ae-a4bd-42a0-802b-e8e5535d0f51>
|
CC-MAIN-2017-04
|
http://www.xelk.org/xezan/detailnews.aspx?jimare=4111&babet=hamarang&relat=2026
|
2017-01-22T22:17:28Z
|
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2017-04/segments/1484560281649.59/warc/CC-MAIN-20170116095121-00208-ip-10-171-10-70.ec2.internal.warc.gz
|
ckb
| 0.979531 |
Arab
| 5 |
{"ckb_Arab_score": 0.9795309901237488, "sdh_Arab_score": 0.017722878605127335}
|
وۆردپرێس
وۆردپرێس سیستەمێکی سەرچاوەکراوەی بەڕێوەبردنی ماڵپەڕە بە PHP داڕێژراوە و پشت بە بنکەدراوەی MySQL دەبەستێت. وۆردپرێس دەوڵەمەندە بە تایبەتمەندی جۆراوجۆر و ئاسانە لە بەکارهێنان. سەدان و هەزاران پێوەکراو و ڕووکار‌ی خۆڕای لەسەر تۆڕی ئینتەرنێت هەیە، هەر بۆیە زۆربەکاربراوترین سیستەمی بەڕێوەبردنی بڵاگ و ماڵپەڕە. لە سەرەتاوە لەلایەن Matt Mullenweg لە ساڵی ٢٠٠٣ دروست کرا و ئێستاش لەسەر ٢٠٢ ماڵپەڕ دامەزراوە لە سەرانسەری جیهاندا. لە ساڵی ٢٠٠٧ خەڵاتی Packtی CMSـی سەرچاوەکراوەی وەرگرتووە. لە ساڵی ٢٠٠٩ش خەڵاتی باشترین CMSی سەرچاوەکراوەی وەرگرتووە.
پێرست
تایبەتمەندیەکانی
ئەم پرۆگرامۆکەیە سیستەمێک یپیشاندانی هەیە، واتە دەتوانیت بی دەستکاری کردنی HTML و PHP دەستکاریان بکەیت و ڕێکیان بخەی ، وە هەروەها ئەو ڕووکارانەی دایا نئەمەزرێنیت و گؤرانکاریان تێدا ئەکەی ، وە HTML و PHP دەتوانرێت بۆ کاری زیاتر دەستکریان بکەی بە ویستی خۆت ، وە هەروەها تەواوکاری لە نێوان دوو بەستەردا هەیە ئەوانیش ؛ بەستەری گەڕان و بەستەری سێهەمی پاککەرەوە، وە هەروەها ڕێگە دەدات بە چوونە ناوەکان وە هەروەها هاوپۆلی جۆراو جۆر بۆ وتار ، تووانای زۆری نووسەر ، وە یارمەتی دەدات بۆ دانانی tag بۆ کارەکان و پێداویستیەکان وە هەروەها filterــی خۆکار کە خۆی کارەکان ڕێک و پێک دەکاتەوە ( بۆ نموونە دووبارەکردنەوە دەگۆڕێت بۆ هێمایەکی زیرەک بۆ دووبارە کردنەوە لە بابەتەکان ) ، وە هەروەها پشتگیری pingback و trackback دەکات و پیشاندانی بەستەری ماڵپەڕانی تر ئەوانەی خۆیان بەستەریان کردووە بۆ بابەتێک یان ووتارێک ، لە کۆتایدا Wordpressزیادکاریەکی تری هەیە کە بریتیە لە پێوەکراوەکان کە ڕێگە بە بەکارهێنەرەکان دەدات کە چالاکیەکانیان زۆر زیاتر بکەن لەوەی کە یەکەمجار خۆی بە سادەیی کاری پێدەکەی .
خەڵاتەکانی وۆردپرێس
- ٢٠٠٧ خەڵاتی گورزەی CMS لە سەرچاوەکراوەدا
- ٢٠٠٩ خەڵاتی باشترین CMS لە سەرچاوەکراوەدا
پەرەپێدانی
یارمەتیدەرانی پەرەپێدەران بریتی بوون لە :
* Dougal Campbell * Mark Jaquith * Donncha Ó Caoimh * Andy Skelton * Michel Valdrighi * Peter Westwood
کارکردنی لەگەڵ iPhone و iPod touch
لە تەموزی ساڵی ٢٠٠٨ لەگەڵ دەستپێکردنی App Store لە لایەن کۆمپانیای Appleــەوە . Wordpress app بڵاو کرایەوە کە کار لەگەڵ iPhoneو iPod Touchدەکات , کە هەندێک لە تایبەتمەندیەکانی لە تایبەتمەندیەکانی پانێڵێ بەڕێوەبەرێتی Wordpress دەچوو ، وە ئەم جۆرە لەگەڵ Wordpress.com و هەندێ بڵاگی Wordpress.com کار دەکات.
ماڵپەڕی فەرمی بە زمانی کوردی
دووای هەوڵی برادەران ماڵپەڕی فەرمی لە مانگی تشرینی یەکەمی ٢٠٠٨ کەوتە کار ، کە لەگەڵ هەموو وەشانەکانیدا نوێ دەکرێتەوە .
چەپ و ڕاستکردنی ڕووکار لە wordpress دا چۆنە؟
زۆرن ڕۆژانە تامەزرۆی بەکوردیکردنی ڕووخسار یان گونجاندنین بۆ کوردی (ڕاست بۆ چەپ)، بەڵام هەمووی شێوەیکی خراپ بەکاردەبەن ئەویش وەرگەڕان و سەرلێشێواندنە زیاتر. بۆ بەکوردی ڕووکار ئەمانە پێویستن:
- بەهیچ شێوەیەک دەستکاری style.css یان هەرپەڕگەیەکی بنەڕەتی ڕووکارەکە مەکە!
- پەڕگەیەک دروست بکە بەناوی rtl.css و هەرچیت هەیە لەوێدا بینوسە.
واتا تۆ کاتێک لەڕووکاری بنەڕەت پێناسەیەکی تەواو کراوە بۆ هەموو کون و کەلەبەر و گرافیک و ڕەنگ و قەبارە...هتد. ئەوانە هیچ پێویستی بەوەرگێڕان و دەستکاریکردن نییە.لەبەر ئەوەی پەڕگەی کوردی بەکاردەبەیت و ئەویش لە Global Variable ناسراوە کەهەموو کات HTML Bidi بۆ ڕاست بۆ چەپ وەربگرێت و هەرچی هەیە لەگەڵیدا بیگونجێنێت!
ئەمەش وادەکات پەڕگە کوردیەکە بەکاربەرین واتا پەڕگەی زمانی کوردی و گورزەی کوردیەکە نەک گورزەی تر (دیارە ئەگەر ئارەزووی قنج و قیتی دەکەیت) ئەگەر نا؟! ئەوە هەمان ڕێنمایی بخوێنەوە لە وۆردپرێسی کوردی بۆ دامەزراندنی وۆردپرێس و دانانی پەڕگەی زمانی کوردی .
نمونە:
ڕووکارێک ئارەزوو دەکەین و تەنها ڕاست بۆ چەپی دەقەکانمان ئەوێت. ئەمەش بڕگەی style.css کەیە بۆ فۆنت و قەبارە:
html, body { background: #030303 url(images/bg5.gif) no-repeat top center; background-attachment: fixed; color: #DDD; font-family: sans-serif, Arial, Verdana; font-size: 12px; margin: 0 0 9px 0; padding: 0; }
ئەوەی دەمانەوێت زۆر ئاسانە، ئەویش تەنها گۆڕینی گرووپ یان خێزانی فۆنتەکانە لەگەڵ قەبارەی گونجاو(کاتێک یونی کورد وێب بەکاربەرین) ئەگەرنا وێڵی کە! بۆیە دەچین لە rtl.css ئەوە پێناسە دەکەین کەگەرەکمانە وەکو ئێرە:
html, body { font-family: 'Unikurd Web', Tahoma, 'DejaVu Sans', Arial; font-size: 10pt; }
لێرە چونکە یونی کورد وێب Unikurd Web مان هەڵبژاردە، قەبارەی فۆنتیشمان گونجاندە بە 10pt ئەگەر نا بەفۆنتی Tahoma بێت قەبارەی پەڕەی یەکەم هیچ کێشەیەکی تێدا نییە!
- چیمان کرد؟
لەوێدا بە وۆردپرێسمان ووت:
مادام پەڕگەی زمانەکە کوردیە و ئاڕاستەی ڕاست بۆ چەپی RTL هەیە بۆ ڕووخسارەکە وەکو دانراوە. تکایە دەستکاری هیچ مەکە لەڕووخسارە بنەڕەتەکە style.css تەنها خێزانی فۆنت و قەبارەی فۆنتمان بۆ بگۆڕە بۆ یونی کورد و قەبارەکەشی گونجاو بکە.
|
<urn:uuid:37ed4fcb-5c3a-436c-9642-584717341655>
|
CC-MAIN-2017-04
|
http://chawg.org/wiki/Wordpress
|
2017-01-24T03:13:02Z
|
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2017-04/segments/1484560283689.98/warc/CC-MAIN-20170116095123-00116-ip-10-171-10-70.ec2.internal.warc.gz
|
ckb
| 0.952228 |
Arab
| 19 |
{"ckb_Arab_score": 0.952227771282196, "sdh_Arab_score": 0.03337698429822922, "hac_Arab_score": 0.014364166185259819}
|
ساڵانێکه ده‌زگای دادوه‌ری و دەزگا ئەمنیەکانی ئێران سزای زیندانی و لێدانی قامچی بەسەر ئەو کرێکارنهدا دەسەپێنن کە ناڕازیی بوون نیشان دەدەن. له نوێترین نمونه‌دا، 17 کرێکاری کانگای ئاق ده‌ڕه، کانگاییه‌ک که مه‌وداییه‌کی زۆری له‌گه‌ڵ شار هه‌یه به بیانوی تێکدانی ئاسایشی گشتی به قامچی لێدان سزادان.
بەپێی ڕاپۆرتی دەزگای هەواڵنێری کاری ئێران (ئیلنا)، محمەدعەلی جداری، پارێزەری کۆمەڵێک لە کرێکارانی کانگای ئاسنی بافق له ئێران، ڕایگەیاندووە کە هه‌ندێک له‌و کرێکارانه بە بیانوی ناڕەزایی دەربڕین و بەشداربوونیان لە مانگرتن لە کارەکانیان بە یازدە مانگ زیندان و لێدانی ٥٠ قامچی سزادراون.
چه‌ند ڕۆژ پاش جێبه‌جێ کردنی حوکمی قامچی لێدان له کرێکارانی کانگای ئاڵتۆنی ئاق ده‌ڕه‌ی ئازه‌ربایجانی ڕۆژئاوا سه‌فه‌ری جێفری ساکس راویژکاری بان کی مون بو ئیران به باوری هه‌ندیک له چاودیران مانای تایبه‌تی هه‌یه. ساکس وه‌ک یه‌ک له ئه‌ندامه پیشوهکانی بانکی جیهانی و میعماری شوکی ئابوری ده‌ناسریت. ده‌کوتریت ئاماده بونی ساکس له تاران پیوه‌ندی هه‌یه به زیاد بونی زه‌رب و زۆر له سه‌ر کرێکاران.
بۆ تاوتۆ کردنی ئه‌م بابه‌ته له به‌رنامه‌ی ڕوانگه‌ی ئه‌مڕودا له گه‌ڵ به‌ڕێزان یاسر گوڵی، لێکوله‌ری سیاسی و ئه‌مین سۆرخابی لێکوله‌ری سیاسی هه‌ر دوو دانیشتوی ئاڵمان وتووێژمان کردوه.
|
<urn:uuid:3b4ba83a-8e80-4dea-9a6f-ba5c513c5305>
|
CC-MAIN-2017-04
|
http://www.dengiamerika.com/a/iran-worker-class/3372014.html
|
2017-01-17T15:03:45Z
|
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2017-04/segments/1484560279923.28/warc/CC-MAIN-20170116095119-00473-ip-10-171-10-70.ec2.internal.warc.gz
|
ckb
| 0.976454 |
Arab
| 13 |
{"ckb_Arab_score": 0.9764539003372192, "sdh_Arab_score": 0.01940086856484413}
|
مهم بورهان قانع رۆژنامه‌نووس و رۆناکبیری کورد ده‌ڵێت به لایه‌نی که‌م یه‌ک له‌سه‌ر سێی هاووڵاتیانی کوردستان به نیگه‌رانیه‌وه ته‌ماشای حکومه‌تی هه‌رێم و چۆنێتی کارکردنی ده‌سه‌ڵاتی کوردی ده‌که‌ن. ده‌شڵێت به‌پـێی ئه‌زمونی 17 تا 18 ساڵی خۆی له بواری ڕاگه‌یاندندا تێبینی کردووه زۆربه‌ی ناوه‌نده‌کانی ڕاگه‌یاندن که ڕه‌خنه‌کانیان بڵاوده‌که‌نه‌وه وه‌کو پـێویست له لایه‌ن ده‌سه‌ڵاته‌وه به هێند وه‌رناگیرێت که ئه‌مه‌ش مانای بێ گرنگی کردنی ڕه‌خنه‌یه له هه‌رێمی کوردسـتاندا.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی گفتوگۆكه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 11 خوله‌كه.
|
<urn:uuid:7a1787b5-b119-4953-8503-2aca59a67a3b>
|
CC-MAIN-2017-04
|
http://www.dengiamerika.com/a/mem-burhan-qani-21jul10-99101334/959398.html
|
2017-01-22T20:18:20Z
|
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2017-04/segments/1484560281574.78/warc/CC-MAIN-20170116095121-00127-ip-10-171-10-70.ec2.internal.warc.gz
|
ckb
| 0.996536 |
Arab
| 8 |
{"ckb_Arab_score": 0.9965361952781677}
|
سه‌رۆکی ویلایه‌ته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا براک ئۆباما ده‌ڵێت به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیـیه‌که‌ی باوه‌ڕی به‌وه‌یه که گه‌لێـکی سه‌ربه‌خۆی سه‌روه‌ر ده‌توانێت بڕیار له‌سه‌ر ژیانی تایبه‌تی خۆی بدات.
سه‌رۆک ئۆباما ڕۆژی سێشه‌ممه له خوێندنگه‌یه‌کی واشنتن له باره‌ی ڕه‌وشی ئێسـتای ئۆکرانیا تێبینی خۆی دا و گوتی بڕوایه‌کی به‌هێز هه‌یه که ئه‌و کاره‌ی ئێسـتا ڕووسیا له ئۆکرانیا ده‌یکات پـێشـێلکردنێـکی یاسای نێوده‌وڵه‌تیـیه. گوتیشی ڕاسته ڕووسیا به‌رژه‌وه‌ندی خۆی له‌و وڵاته دراوسێـیهیدا هه‌یه، به‌ڵام ئه‌وه مافی ئه‌وه‌ی ناداتێ هێز به‌کاربهێنێت تاوه‌کو ده‌سه‌ڵاتی له‌وێ هه‌بێت.
له لایه‌کی دیکه‌وه جان کێری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریکا ڕۆژی سێشه‌ممه گه‌یشـته کێیڤی پایته‌ختی ئۆکرانیا و له‌وێ به توندی بڵاوبوونه‌وه‌ی هێزه‌کانی ڕووسیای له هه‌رێمی کریمه‌ی ئۆکرانیا سه‌رزه‌نشت کرد و گوتی ڕووسیا به دوای به‌هانه‌یه‌ک ده‌گه‌ڕێت بۆ داگیرکردنی ئۆکرانیا.
هاوکات ئه‌مه‌ریکا بڕیاری دا یه‌ک ملیار دۆلار قه‌رز به ئۆکرانیا بدات.
|
<urn:uuid:dffb7c14-4339-4774-96c0-81bb8b81224b>
|
CC-MAIN-2017-04
|
http://www.dengiamerika.com/a/1864051.html
|
2017-01-23T12:38:39Z
|
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2017-04/segments/1484560282926.64/warc/CC-MAIN-20170116095122-00503-ip-10-171-10-70.ec2.internal.warc.gz
|
ckb
| 0.998347 |
Arab
| 13 |
{"ckb_Arab_score": 0.998347282409668}
|
دوێنێ شه‌وی پـێـنجشه‌ممه جۆ بایدنی دیموکرات و پـۆڵ ڕایانی کاندیدی کۆماریـیه‌کان بۆ پـۆسـتی جێـگری سه‌رۆکی ئه‌مه‌ریکا ڕووبه‌ڕووی یه‌کبوونه‌وه له شـاری دانڤیڵی ویلایه‌تی که‌نتاکی.
ماوه‌ی ڕووبه‌ڕووبوونه‌که 90 خوله‌کی خایاند و له لایه‌ن ڕۆژنامه‌وانی ناودار خانم مارثا ڕادداتزهوه سه‌رپه‌رشتی کرا و بۆ 9 ته‌وه‌ری سه‌ره‌کی دابهشـکرا و هه‌ر یه‌ک له ته‌وه‌ره‌کان نزیکه‌ی 10 خوله‌کیان بۆ ته‌رخانکرا.
ته‌وه‌ره‌کان:
ته‌وه‌ری یه‌که‌م - سیاسه‌تی ده‌ره‌وه به گشتی
سه‌ره‌تا جۆ بایدن ده‌سـتیپـێـکرد و گوتی "سه‌رۆک ئۆباما ده‌زانێت چۆن له‌گه‌ڵ مه‌سه‌له‌کاندا مامه‌ڵه ده‌کات. بۆ عێراق کاتێـک گوتی کۆتایی به شه‌ڕه‌که ده‌هێنێت، ڕامنی ده‌یگوت ئه‌وه هه‌ڵه‌یه و ده‌بێت 30 هه‌زار سه‌رباز له‌وێ بمێنێته‌وه. بۆ ئه‌فغانسـتانیش سه‌رۆک ئۆباما ده‌ڵێت له 2014 دا کۆتایی به شه‌ڕی ئه‌فغانسـتان ده‌هێنێت، به‌ڵام ڕامنی ده‌ڵێت نابێت کات ده‌سـتنیشـان بکرێت."
پاشـان بایدن گوتی "سه‌باره‌ت به ئوسامه بن لادن، سه‌رۆک ئۆباما له یه‌که‌م ڕۆژی وه‌ک سه‌رۆک به CIA گوت ڕاوه‌دوونانی ئۆسامه بن لادن له سه‌روو هه‌موو کاره‌کانیـیه‌وه ده‌بێت."
پـۆڵ ڕایان باسی له هێرشه‌که‌ی سه‌ر کونسوڵخانه‌ی ئه‌مه‌ریکا له شـاری به‌نغازی لیبیا کرد، ئه‌وه‌ی تیایدا باڵیۆزی ئه‌مه‌ریکا له لیبیا له‌گه‌ڵ سێ ئه‌مه‌ریکایی دیکه کوژران، گوتی " سه‌رۆک ئۆباما دوو هه‌فته‌ی ویسـتووه تاوه‌کو بڵێت ڕووداوه‌که هێرشێـکی تێرۆرسـتی بووه. ئه‌گه‌ر ئێمه له لایه‌ن تێرۆرسـتانه‌وه هێرشمان کرایه سه‌ر ده‌بێت بیڵێـین."
پاشـان ڕایان ڕه‌خنه‌ی له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئۆباما گرت له‌وه‌ی وه‌ک پـێویست هێزی پاسه‌وانی بۆ کارمه‌ندانی باڵیۆزخانه‌که دابین نه‌کردبوو و گوتی ده‌بوایه هێزێـکی وه‌ها له‌وێ هه‌بووایه به تایبه‌تی که ده‌زانین له‌وێ شـانه‌یه‌کی سه‌ر به ئه‌لقاعیده هه‌یه. گوتیشی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئۆباما له سه‌ره‌تادا ئۆباڵی هێرشه‌که‌یان خسته ئه‌ستۆی یوتیوبه‌وه و ئێسـتا ده‌یخه‌نه ئه‌سـتۆی ڕامنی و ڕایانه‌وه.
له به‌رامبه‌ردا بایدن گوتی" ئه‌و قسه‌یه ڕاست نیـیه، چونکه ڕایان خۆی یه‌ک بووه له‌وانه‌ی ده‌نگیان داوه بۆ که‌مکردنه‌وه‌ی 3 ملیۆن دۆلار له‌و بوجه‌یه‌ی ئێمه بۆ باڵیۆزخانه‌که‌مان له لیبیا داوا کردبوو."
ته‌وه‌ری دووه‌م- ئێران
ڕایان گوتی " نابێت ڕێگه بده‌ین ئێران بـبێته خاوه‌ن چه‌کی ناو‌کی. پاشان با سه‌رنج بده‌ین ئێستا ئێمه له چیـیان، کاتێـک سه‌رۆک ئۆباما هه‌ڵبژێردرا ئێران یۆرانیۆمی پـیتێنراوی به‌شی بۆمبێـکی ناو‌کی هه‌بوو، به‌ڵام ئێستا به‌شی 5 بۆمبیان هه‌یه."
جۆ بایدن له به‌رامبه‌ردا گوتی ئێمه قورسـترین سـزامان خستووه‌ته سه‌ر ئێران. ڕایان ئێسـتا باسی کاری زیاتر ده‌کات، مه‌به‌ستی چیـیه؟. ئایا ئه‌وه‌یه به‌ره‌و شه‌ڕ بڕۆین؟."
ته‌وه‌ری سێـیه‌م – ئابوری
بایدن گوتی کاتێـک ئێمه‌ی دیموکرات هاتینه سه‌ر ده‌سه‌ڵات ئابوری هه‌تا ده‌هات و خراپـتر ده‌بوو و 9 ملیۆن که‌س کاره‌کانیان له‌ده‌سـتدابوو و 1.6 ترلیۆن دۆلار له قه‌رزی کڕینی خانووبه‌ره‌دا فه‌وتان. به‌ڵام ئێمه هاتین کارمان بۆ چنی مامناوه‌ندی کرد و باجمان له‌سه‌ر که‌مکردنه‌وه و جه‌نه‌ڕاڵ مۆتۆرمان ڕزگارکرد. گوتیشی ڕامنی ده‌ڵێت با کۆمپانیاکان ئیفلاس بکه‌ن و نابێت کۆمه‌کی خه‌ڵـکی بکه‌ین.
ڕایان گوتی " ڕاسته ئه‌وان هاتنه سه‌ر ئابوریـیه‌کی خراپ، به‌ڵام ئێسـتا ئێمه به ئاڕاسته‌یه‌کی هه‌ڵه‌دا ده‌ڕۆین. بڕوانن ئێمه ئێسـتا له چیداین ئابوری سـست بووه و ڕێژه‌ی گه‌شه‌کردنی ئابوری که‌متره له پار و پـێرار و زیابوونی هه‌لی کار له مانگی نۆ که‌متر بووه له مانگی هه‌شت و له هه‌شتیش که‌متر بووه له حه‌وت، بۆیه ئێمه به ئاڕاسته‌یه‌کی هه‌ڵه‌دا ده‌ڕۆین. ئێسـتا 23 ملیۆن ئه‌مه‌ریکایی به دوای کاردا ده‌گه‌ڕێن و 15% ئه‌مه‌ریکایـیه‌کان له خوار هێڵی ههژاریـیهوه ده‌ژین. ئه‌مه ئه‌و باشبوونه ئابوریـیه نیـیه که ئێمه ده‌مانه‌وێت."
ته‌وه‌ری چواره‌م کۆمه‌ک و خزمه‌تگوزاری ته‌ندروستی بۆ هه‌ژاران و خه‌ڵـکی به ته‌مه‌ن
ڕایان ڕه‌خنه‌ی له به‌رنامه‌کانی سه‌رۆک ئۆباما گرد له‌و بواره‌دا و گوتی ده‌بێته مایه‌ی ئیفلاسکردنی ده‌زگاکانی ئه‌و خزمه‌تگوزاریـیانه پـێشـکه‌ش ده‌که‌ن.
بایدن گوتی ئه‌و به‌رنامه‌یه له لایه‌ن که‌سـانی شـارهزاوه په‌سه‌ندکراوه و هیچ مه‌ترسی ئیفلاسبوونی ئه‌و ده‌زگایانه‌یان لێناکرێت.
ته‌وه‌ری پـێنجه‌م - باج
بایدن گوتی ئێمه ده‌مانه‌وێت چینی مامناوه‌ندی که‌متر باجی بێته سه‌ر و و ده‌وڵه‌مه‌نده ملیۆنه‌ره‌کان زیاتر.
ڕایان گوتی ئه‌وان وه‌ک کۆماری له‌گه‌ڵ زیادکردنی باج نین به‌سه‌ر که‌سانی سه‌رکه‌وتوو، چونکه ئه‌وه له به‌رژه‌وه‌ندی ئابوری وڵاته‌که‌دا نیـیه.
ته‌وه‌ری شه‌شه‌م – ئه‌فغانسـتان
ڕایان گوتی نامانه‌وێت ئه‌و قوربانیـیانه‌ی له‌وێ داومانه به خۆڕایی بڕوات، بۆیه ده‌بێت مسۆگه‌ری بکه‌ین تاڵیبان جارێـکی دیکه بۆ سه‌ر ده‌سه‌ڵات ناگه‌ڕێته‌وه و قاعیده له ئه‌فغانسـتان داڵده باته‌وه.
بایده‌ن گوتی ئامانجی سه‌ره‌کی له شه‌ڕی ئه‌فغانسـتان ده‌توانین بڵێین به ئه‌نجام گه‌یشت و ئێسـتا کار بۆ ئه‌وه ده‌که‌ین حکومه‌تی کابول باری ئاسایشی وڵاته‌که له ئه‌سـتۆی خۆی بگرێت.
ته‌وه‌ری حه‌وته‌م - سوریا
سه‌باره‌ت به‌وه‌ی بۆچی وه‌ک ئه‌وه‌ی له لیبیا کرا بۆ یارمه‌تیدانی گه‌لی لیبیا له ڕزگاربوون له ڕژێمی قه‌زافی له سوریاش ناکرێت؟
بایده‌ن گوتی ڕووبه‌ری لیبیا 5 هێنده‌ی سوریایه، به‌ڵام سوریا ژماره‌ی دانیشـتوانی 5 هێنده‌ی لیبیا، هه‌وره‌ها سوریا له مه‌ترسیدارترین ناوچه‌ی جیهانه، بۆیه ئه‌گه‌ر که‌سـانی چه‌وت ده‌سه‌ڵاتی ئه‌و وڵاته‌یان که‌وته ده‌ست، ئه‌وا کاریگه‌ری به‌سه‌ر ناوچه‌که ده‌بێت و شیانی هه‌یه شه‌ڕێـکی هه‌رێمی ڕووبدات. گوتیشی ئێمه له‌گه‌ڵ هه‌موو لایه‌نه‌کان له ناوچه‌که کارده‌که‌ین بۆ ناسینی ئه‌و که‌سانه‌ی شایه‌نی یارمه‌تین تاوه‌کو کاتێـک ئه‌سه‌د ده‌سـتبه‌رداری ده‌سه‌ڵات بوو، حکومه‌تێـکی شه‌رعی بێته سه‌ر حوکم و نه‌ک حکومه‌تێـک قاعیده به‌ڕێوه‌ی بـبات. گوتیشی دوایـین شت ئه‌مه‌ریکایـیه‌کان بیانه‌وێت شه‌ڕێـکی دیکه‌ی زهمینیـیه له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاسـتدا.
ڕایان گوتی که‌س داوای نه‌کردووه هێزی ئه‌مه‌ریکایی بۆ سوریا ڕه‌وانه بکرێت. به‌ڵام ئێمه نابێت واز له سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌مان بهێنین و بیده‌ینه ده‌سـتی ڕووسیاوه که هه‌تا ئێسـتا سێ جار ڤیتۆی بۆ ئه‌و مه‌به‌سته به‌کارهێناوه. ڕایان گوتیشی هه‌تا ئه‌م قه‌یرانه درێژ بکێشێت ئه‌وا کۆمه‌ڵی زیاتری وه‌ک ئه‌لقاعیده له سوریا په‌یدا ده‌بێت.
ته‌وه‌ری هه‌شته‌م - منداڵ له‌باربردن
ڕایان گوتی ئه‌گه‌ر بێت ئێمه بێینه سه‌ر ده‌سه‌ڵات ئه‌وا له دژی منداڵ له‌باربردن ده‌بین، جگه له چه‌ند حاڵه‌تێـک نه‌بێت.
بایدن گوتی من وه‌کو کاثۆلیکێـک ڕێز له ئاینه‌که‌ی خۆم ده‌گرم، به‌ڵام له هه‌مان کاتیشـدا ڕه‌تی ده‌که‌مه‌وه ئه‌وه بسهپـێنم به‌سه‌ر موسڵمان یان جوله‌که و کرستیانه‌کانی تر.
ته‌وه‌ری نۆیه‌م – قسه‌ی کۆتایی
بایدن گوتی چه‌ند شتێـک له ده‌می هه‌ڵمه‌تی هه‌ڵبژاردنه‌کاندا ڕوویانداوه، بۆ نمونه کۆمه‌ڵ هه‌ن ده‌چن پاره کۆده‌که‌نه‌وه پاش ئه‌وه‌ی قسه به یه‌ک له کاندیده‌کان ده‌ڵێن.
ڕایان گوتی من ده‌ڵێم ئێوه سهرۆکێـکتان هه‌یه چوار سـاڵ له‌مه‌وبه‌ر به‌ڵێنی دا گۆڕانکاری بهێنێته کایه‌وه و ئێسـتا هه‌ڵمه‌تی هه‌ڵبژاردنه‌که‌ی کردووه به هێرش و ڕه‌خنه له ئێمه.
|
<urn:uuid:e697d1a8-8461-4aaa-a6f5-0ad16b85278f>
|
CC-MAIN-2017-04
|
http://www.dengiamerika.com/a/1524834.html
|
2017-01-22T22:19:09Z
|
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2017-04/segments/1484560281649.59/warc/CC-MAIN-20170116095121-00549-ip-10-171-10-70.ec2.internal.warc.gz
|
ckb
| 0.999424 |
Arab
| 13 |
{"ckb_Arab_score": 0.9994237422943115}
|
پـێش نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه له شـاری هه‌ولێر سێـیه‌مین کۆنفرانسی وزه ده‌سـتیپـێـکرد به ئاماده‌بوونی نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆکی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردسـتانی عێراق و دکتۆر ڕۆژ نوری شاوه‌یس جێـگری سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق و ته‌نه‌ر یه‌ڵدز وه‌زیری وزه‌ی تورکیا و چه‌ند به‌رپـرسی باڵای هه‌رێم. چه‌ندین وتار له ده‌سـتپـێـکی کۆنفرانسه‌که‌دا له لایه‌ن بهشـداربووانهوه پـێشـکهشکران.
نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆکی حکومه‌تی هه‌رێم له وتاره‌که‌یدا هه‌ڵوێسـتی سووربوونی هه‌رێمی کوردسـتانی دووپاتکرده‌وه له باره‌ی هه‌نارده‌کردنی نه‌وت و گوتی کورد بڕیاری داوه نه‌گه‌ڕێته‌وه بۆ دواوه و ڕێـکه‌وتنه‌کان له‌گه‌ڵ تورکیا مه‌ترسی نیـیه بۆ سه‌ر هیچ لایه‌ک و ئاماده‌ش نین دهسـتبهرداریان بـبین.
|
<urn:uuid:971ab114-caf8-4872-a509-97f112561f4f>
|
CC-MAIN-2017-04
|
http://www.dengiamerika.com/a/1801843.html
|
2017-01-22T22:28:07Z
|
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2017-04/segments/1484560281649.59/warc/CC-MAIN-20170116095121-00549-ip-10-171-10-70.ec2.internal.warc.gz
|
ckb
| 0.988878 |
Arab
| 11 |
{"ckb_Arab_score": 0.9888778924942017}
|
شەڕ و پـێکدادانی قورس لە باکوری ئەفغانسـتان هەڵگیرساوە، پاش ئەوەی بەرەبەیانی ئەمڕۆ دووشەممە چەکدارانی تاڵیبان هێرشیان کردە سەر شاری ستراتیژی کوندوز، ئەوەی ساڵی ڕابردوو بۆ ماوەیەکی کورت کۆنترۆڵیان کرد.
کاربەدەسـتانی ناوچەکە دەڵێن لە بەرەبەیاندا چەکدارانی تاڵیبان لە چوار قۆڵەوە هێرشەکەیان دەسـتپـێـکرد و توانیان بگەنە ناو شارەکە.
یەکێک لە دانیشتوانی شارەکە بە دەنگی ئەمەریکای گوت کاتێـک ئەمڕۆ بەیانی لە خەو هەستاون، چەکدارانی تاڵیبانیان لەسەر جادەکانی ناوچەی خاکانی بینیوە کە دەکەوێتە ڕۆژئاوای شارەکەوە. باس لەوەش کرد چەکدارەکان لەسەر ماڵی هاوڵاتیان خۆیان دامەزراندبوو و کەوتبوونە تەقەکردن لە هێزەکانی ئاسایشی حکومەت.
دەوڵەت وەزیری گوتەبێژی وەزارەتی بەرگری ئەفغانسـتان بۆ دەنگی ئەمەریکای ڕاگەیاند هێزەکانی ئاسایشی نیشتمانی بە پاڵپشـتی هێزی ئاسمانی هەڵمەتێـکیان دەسـتپـێـکردووە بۆ وەدەرنانی چەکدارەکان و هێشتا شەڕ و پـێکدادان لە قەراغ شارەکە بەردەوامە.
جەختی لەوەش کردەوە بەرپەرچی هێرشەکەیان داوەتەوە و زیانێـکی زۆریان بە تاڵیبان گەیاندووە و هیچ مەترسیـیەک بۆ سەر شارەکە نەماوە.
جەنەڕاڵ چارلس کلیڤلاند گوتەبێژی لەشکری ئەمەریکا لە ئەفغانسـتان لەم بارەیەوە گوتی لە نزیکەوە چاودێری ڕەوشی کوندوز دەکەن و هیچ شتێـک نیـیە ئاماژە بۆ ئەوە بکات شارەکە کەوتبێتە بەر هێرشێـکی گەورەوە.
|
<urn:uuid:29e2101f-72f1-408d-8721-c3ffd8678371>
|
CC-MAIN-2017-04
|
http://www.dengiamerika.com/a/afghanistan/3534629.html
|
2017-01-16T10:48:29Z
|
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2017-04/segments/1484560279169.4/warc/CC-MAIN-20170116095119-00139-ip-10-171-10-70.ec2.internal.warc.gz
|
ckb
| 0.916024 |
Arab
| 11 |
{"ckb_Arab_score": 0.9160244464874268, "hac_Arab_score": 0.04542427510023117, "sdh_Arab_score": 0.03852231428027153}
|
بیست ساڵ باوەڕم بەخوا نەبوو!
هەر ئەوەندەش نا!
بەڵکو دژایەتی خوا‌و بەرنامەکەشیم دەکرد!.
چیرۆکی مسوڵمان بونی برایەکی بەڕێز لەشاری سلێمانی کە ئێستا لەبەشی مەساحاتدا کاردەکات!.
لە هاوینی ساڵی ٢٠١٢دا بوو بۆ چارەسەرکردن و جیا کردنەوەی کێشەی زەوی و زارێکی خزمان و کەسوکاری بەڕێزم بەشداریم کردوو ، لەڕێی چەند برایەکی بەڕێزەوە پەیوەندیم کرد بە برایەك کە لە بەشی مەساح دا کاری دەکرد ، بۆ یەکلایی کردنەوەی ئەو پارچە زەویەی کە وەك وەرەسە لە باپیرانەوە بەجێ مابوو بۆ هەندێك لە خزمان و کەسوکاری بەڕێزم.
پاش ئەوەی کاتمان دیاری کردوو پەیوەندیمان کرد بە هەردوو تەرەفی پارچە زەویەکەوە کە کێشەیان کەوتبۆیە نێوان لە پاش نوێژی نیوەڕۆ هەمووان نوێنەری خۆیان ناردە شوێنەکەو ، پێکەوە ئامادە بوین!.
پاش بێنەو بەردەیەکی زۆر‌و دەنگە دەنگێکی زۆر لە نێوان هەردوو تەرەفدا ،تا ئەو ئاستەی کار گەشتە هەڕەشەو گوڕەشە کردن! ، سوپاس بۆ خوا خێرا کەوتمە نێوانی هەردوولاو لەهەندێك بەشی لایەکیان کە نزیك تر بون لێمەوە تەنازولم پێکردن و بە کورتە ئامۆژگاریەکی کورت باسی ژیانی ئەو خاوەن زەوی و زار‌و سامانانە کرد کە سەرجەمیان ژیانیان بە جێهێشتوەو تەنها گۆڕێکی دوو مەتری بوەتە شوێنیان و ، هەرچۆنێك بوو ئاوێك کرا بە ئاگرەکەداو، هەردوولا خوا پاداشتیان بداتەوە قەناعەتیان کرد بە ووتەکانم ، ئەگەرچی هەندێك لە مافی نزیکەکانم دا بەتەرەفێکیان سوپاس بۆ خوا بە خێر‌و خۆشی زەویەکە جیا کرایەوەو نوێژی مەغریب و عیشاشمان لە سەر زەویەکە کردوو گەڕاینەوە بەرەو ماڵ!.
ئێمە بە پاسێکی کۆستەر ڕۆشتبوین و لە گەڕانەوەماندا ئەو برا بەڕێزەی زەویەکی بۆ جیاکردینەوە لەگەڵ ئێمەدا سەرکەوت و گەیاندمانەوە ماڵی خۆی، لە ڕێگەدا زۆر دەست خۆشی لێکردم بۆ کەوتنە نێو ئەو کێشەیە و ڕۆڵی مامۆستایانی ئاینی بەرز نرخاند‌و، وتی: دەتوانم بڵێم: مامۆستایانی ئاینی بڕ بڕەی پشتی کۆمەڵگان لە بەدەمەوە چون و خزمەتکردنی کێشەو گیروگرفتەکانیاندا!.
منیش: دەست خۆشی ماندووبون و جێ بەجێ کردنی ئەركی بەڕێزیانم بەرز نرخاند‌و، دوعای خێرم بۆکردو،بەهۆی دووری شوێنەکەوە پێکەوە چوینە ناو باسێکی ئیعجازی زانستی قورئان و فەرموودەوە کە چۆن هیچ ئایەتێك یان فەرموودەیەکمان نیە دژایەتی زانستی پێش کەوتوی سەردەم بکات، ئەو گفت‌و گۆیەش لەو ئامێرەی دەستیەوە سەری هەڵدا کە لەڕێی مانگی دەستکردەوە زەویەکانی بۆ دەست نیشان دەکرد، تا ئەوەی کەوتە گێڕانەوەی باسی ژیانی ڕابردووی خۆیی بە کورتی
وتی: مامۆستا من ماوەی بیست دانە ساڵ باوەڕم بەخوای گەورە نەبوو ، وە دژایەتی هەموو بیر‌و بۆچونێکی ئیسلامیشم دەکرد،بەشێوەیەك ماوەی دوانزە ساڵ باوکم لەسەر جێ بوو سەیرم دەکرد بەو شێوەیەش هەر خەریکی نوێژ کردن و عیبادەت بوو، تا ڕۆژێکیان لە کۆتایی ساڵەکانی هەشتادا هاتمە ماڵەوەو بینیم باوکم بە دانیشتنەوە خەریکی نوێژ کردنەو ، زۆر توڕە بووم و خۆم پێ نەگیراو وتم" ئەرێ باوکە تۆ بۆ وا لە خۆت دەکەیت بەو شێوەیەشەوە هەر خەریکی پەرستنی خوایەکی نادیاریت ، باشە تۆ خوا دەبینی وا خۆتت بۆ ماندوو کردوە؟.
وتی: ڕاستیەکەی خۆم ئامادە کرد کەوا باوکم سەلام بداتەوەو دەست بکات بە جوێندان پێم و دەرم بکات!،بەڵام بە پێچەوانەوە کاتێك کە سەلامی دایەوە ڕوی تێ‌کردم و بە هێواشیەك و لەسەر خۆیەوە وتی: بڕۆ دەرنەفیزێکی فەحسم بۆ بێنە،دیارە باوکم هیچ خوێنەواری نەبوو ، بۆیە وەمزانی گاڵتەم پێدەکات، وتی: بۆ وەستاویت ؟ ، تۆ وەڵامت ناوێت بت دەمەوە؟، وتی: منیش بەسەر سوڕمانێکەوە وتم: با بەسەرچاو، کاتێك ڕۆشتم بۆ لای ئەشیای کارەباییەکانی ماڵەوە لە دڵی خۆمدا دەم ووت: دەبێت ئەم دەڕنەفیزەی بۆچی بێت؟.
بەهەرحال دەڕنەفیزەم هێناو ویستم بیدەمە دەستی، وتی: نا با بەدەستی خۆتەوە بێت ، بڕۆ لای پلاکی کارەباکەوەو، دەڕنەفیزەکەی پێدا بکە!، وتی: منیش چی وت: جێ بەجێم کرد‌و کاتێك دەڕنەفیزەکەم کردە ناو کونی پلاکەکەوە، خێرا گڵۆپێکی سور داگیرسا لە ناو دەڕنەفیزەکە!.
ئەوجا باوکم وتی: ئەوە چی یە؟، منیش وتم: کارەبایە باوکە گیان، وتی: باشە دەڕنەفیزەکە دەربێنە ، وتی: منیش دەرم هێناو: ئەوجا وتی: ناو ئەو پلاکە چی تێدایە؟، منیش وتم کارەبا؟، وتی: چۆنت زانی خۆ تەزوی کارەباش بەچاو نابینرێت ئەگەر مرۆڤ بەشێوەیەکی زانستی هەوڵی دۆزینەوەی نەدات!، ئەی بۆ باوەڕت بە بونی ئەو هەیە کە ناشتوانیت بەچاوی خۆت بیبینیت؟، بەڵام باوەڕت بە خوایەك نیە کە ئەگەر تۆش نەیبینیت ئەو تۆ دەبینێت و هەر ئەویشە بینایی بۆ تۆ دروست کردووە!، کەوا بوو کوڕی شیرینم منیش هەوڵ دەدەم بەو نوێژانەم بگەم بە لیقای خواکەم و بەچاوی خۆم بیبینم!.
وتی: خوا ئاگادارە مامۆستا هەموو لاشەم تەزوی پێدا هات و نەمتوانی بەو پلە بەرزەی خوێندنمەوە وەڵامی بدەمەوەو، ناچار سەرم داخست و بەجێم هێشت!.
پاشان وتی: برادەرێکم هەبوو لە زانکۆ مسوڵمانێکی زۆر دامەزراو بوو، زۆر ڕێزی لێ دەگرتم هەرگیز دڵی بریندار نەدەکردم و ، منیش دەستی شیعرم هەبوو هەرکات هۆنراوەیەکم بنوسیایە ، دەچو لەسەر بەرگی کتێبێك دەینوسی بەخەتێکی جوان و دواتر کتێبەکەی بە دیاری دەدامێ، پاش دوو ساڵ هاوڕێ یەتی کاتی دابڕانمان نزیك بۆیەوە لەیەك و ڕۆژێکیان هاتە لام و وتی: کاك فڵان کەس ئەگەر چی من و تۆ بیر‌و باوەڕمان زۆر دوورە لە یەکەوە بەڵام زۆر سیفەتی مسوڵمانیەتیت تێدا دەبینم ، سوێند بەخوا حەز ناکەم بە بێباوەڕی بڕۆیتەوە لای خوا!.
وتی: کاتێك ئەوەم بیست هاوڕێ یەتی لە پێش چاوم کەوت و ، زۆر خۆم توڕە کرد‌و کەوتمە ڕەخنە گرتن لە خوا‌و ئیسلام، تا ئەوەی کەمێك هاتمەوە سەر خۆم و ، ئەوجا بە هێمنیەك پێی وتم: تۆ دەتەوێت بگەیتە ڕاستەقینە یان دەتەوێت بیر‌و بۆچونی خۆت زاڵ بکەیت؟.
دەڵێ: منیش وتم: نا وا نیە من بەدوای راستیدا دەگەڕێم بەڵام پێم بڵێ ئیسلام چی زانستێکی بەرهەم هێناوە؟، یان تیایدایە تا بە ڕاستی بزانم؟.
دەڵێت: بە پێ کەنینێکەوە پێی وتم: ئیسلام نەك ئەوەی کە هانمان دەدات بۆ زانست، بەڵکو ئەوە ماوەی شەش مانگ بۆ تۆ ، بڕۆ بخوێنەوە لە قورئان ئەگەر یەك دژایەتیت لە ناو قورئاندا بۆ دۆزرایەوە کە دژ بەزانستێکی پێش کەوتوی سەردەم بێت ئەوا منیش دێمە سەر بیر‌و باوەڕەکەی تۆ!.
وتی: بەڕاستی زۆر خۆشحاڵ بووم بەم ووتەیە و هەردوولا ڕێك کەوتین لەسەر ئەو خاڵەی کەوا ،ئەگەر من توانیم لەو ماوەیەدا ڕەخنەکانم لەسەر قورئان کۆبکەمەوەو ، دژایەتیەکم دۆزیەوە لە ناو قورئاندا کە دژ بە زانستی پێش کەوتوی سەردەم بێت ، ئەوا ئەو واز لە ئیسلام دێنێت و، بە پێچەوانەشەوە ئەگەر من هیچم بۆ نەدۆزرایەوە ئەوە ، یان واز لە دژایەتی ئیسلام بهێنم یان باوەڕ بەخوا بهێنم و ببم بە مسوڵمان!.
بەردەوام بوو لەسەر باسەکە بە شێوەیەك گەشتینە بەردەم ماڵیان ، هێشتا باسەکە تەواو نەببو، زۆر هەوڵیدا لە گەڵمان کە دابەزین و بچینە ماڵیان ، لەوێ بۆمان تەواو بکات ، بەڵام لەبەر ئەوەی کەوا کات بەرەو درەنگ دەڕۆشت و خاوەن پاسەکەش ئیش و کاری هەبوو ، وە دەبوایە بەرەو گوندی بەردەکەڕ بگەڕاینایتەوە ، وتم بەخوا برام ئێمە ناتوانین دابەزین بەڵام بەڕێزێشت تا تەواوی نەکەیت باسەکە نایەڵم لە پاسەکە دابەزیت!.
وتی: مادەم وایە بەسەر چاو هەر لێرە تەواوی دەکەم ، پاشان هاتەوە سەر چیرۆکەکەو وتی: لە پاش ئەو ڕۆژە دەستم کرد بە خوێندنەوەی ئەو کتێبانەی کە بە حسابی خۆیان ڕەخنەیان لە قورئان گرتوە، یان هەڵەیان تێدا دۆزیوەتەوە، وتی: باوەڕ بکە ماوەی (٥) مانگی تێ پەڕی زۆر بە جدی خۆمم ماندوو کرد و دەیان کتێب و بابەتم خوێندەوە بەڵام هیچیان جێگای سەرنج و ڕەخنە نەبوون لە قورئان و تەنها دژایەتی و ڕقی ناخی نوسەرەکانم دەبینی و هیچ بەڵگەیەکی بنبڕیان پێ نەبوو لە بەرامبەر قورئاندا!.
بۆیە بڕیارم دا ئەوجا خۆم قورئان بخوێنمەوەو بکەومە ڕەخنە گرتن لێی ، وتی:دەستم کرد بە خوێندنەوەی قورئان بە حسابی ئەقڵی کورتی خۆم ڕەخنەی لێ بگرم، بەڵام نەمزانی قورئان من بۆ خۆی ڕادەکێشێت بەشێوەیەك باوەڕ بکە مامۆستا شەوی وا هەبووە بە یەك کات ژمێر بۆ دوو کات ژمێر بەسەر وەرەقەیەکەوە قەڵەمم بەدەستەوە دەگرت شتێك بنوسم بەڵام بێ سود بوو، تەواو ماندوێتی شەکەتی دەکردم و بەخەفەتەوە سەرم دەنایەوەو خەوم لێ دەکەوت بەسەر قەڵەم و وەرەقەکەوەو ، نەم دەتوانی یەك شت بنوسم !.
وای لێهات کاتی شەش مانگەکەم بەرەو کۆتایی دەڕۆشت و تەنها شەوێکم بەدەستەوە مابوو، بەڵام لە دوو ڕیانێکدا ژیانم دەبردە سەر نەم دەزانی باوەڕی پێ بکەم یان ڕەخنەی لێ بگرم؟، بەو شێوەیە گەشتمە کۆتا شەوی دیاری کراومان و ، ئیتر خۆم پێ نەگیراو دەستم دایە قورئانێك و وتم: خوای ئەم قورئانە ئەگەر تۆ هەیت و ڕاستەقینەیت ئەوە ئێستا من ئەم قورئانەت دەکەمەوە و تۆ ئایەتێکی خۆتم بخەرە پێش چاو کە بەڵگەی زانستی و گەورەیی تۆم بۆ بسەلمێنێت!.
وتی کاتێك قورئانەکەم کردەوە خوا ئاگادارە چوە سەر سورەتی ئەنبیاء و هاتە سەر ئایەتی (وَجَعَلْنَا السَّمَاءَ سَقْفًا مَّحْفُوظًا ۖ وَهُمْ عَنْ آيَاتِهَا مُعْرِضُونَ (الأنبياء:٣٢) واتە: ئاسمانیشمان كرده سه‌قف و میچێكی پارێزراو و پته‌وو مه‌حكه‌م بۆزه‌وی كه‌چی ئه‌وان هێمان روو وهرگێرن له هه‌موو نیشانه‌كانی له‌كاتێكا گشتی ئه‌وانه به‌ڵگه‌ن بۆ بوونی به‌دیهێنه‌رێك.
وتی: خوا ئاگادارە بەسەرمانەوە کەوا لە شوێنی خۆمدا توشی شۆك بووم و بەپەلە قورئانەکەم هەڵگرت و بەرەو مزگەوتێکی نزیکی ماڵی خۆمان ڕۆشتم ، چونکە هێشتا لە گوماندا دەژیام و ، وتم: لەوانەیە ئەم ئایەتە ئیسلامیەکان نوسیبێتیانەوە بۆ ئەوەی خەڵکی پێ لە خشتە بەرن، تا ئەوەی چومە ناو مزگەوتەکەوەو زیاتر لە دە قورئانم کردەوە هەروا نوسرابوو، باوەڕ بکە بەوەش نەوە ستام چوم لەدەرگای ژووری مجەورەکەم دا‌و ، هەڵم ساند لەخەو ، داوای کۆنترین قورئانی ناو مزگەوتەکەم کرد، ئەویش چەند دانەیەکی بۆ هێنام لە لاپەره زەردە بۆندارە کۆنەکان کە خەریك بوو لاپەڕەکانی هەڵدەورین لایان بردبوو ، بۆ ئەوەی پەڕە پەڕە نەبێت، وتی کاتێك سەیری ئەویشم کرد هەروا نوسراوە!.
بەڵێ مامۆستا کەوتمە سەر ئەژنۆو دەستم کردە گریان و خێرا مجەورەکە هەڵی ساندم و بەهۆی ئەوەی باوکمی دەناسی دەیزانی کەوا من بێ باوەڕم ، کۆمەڵێك دڵ دانەوەی کردم و ڕێی خۆ شۆردنی پیشان دام وهەر لەویادا شایەتومانم هێناو ، چومەوە ماڵەوە خێرا خۆم شۆردوو غوسڵم دەرکرد بانگی بەیانی دا‌و، بەرەو مزگەوت بەڕێ کەوتم ، هیچم نەدەزانی هەر وەك ئەو خەڵکە وەستابووم و بەس دەگریام و دەت وت: تازە لە دایك بومەتەوە، کاتێك سەلامی نوێژمان دایەوە ، کەسێك بە توندی بە گریانەوە باوەشی پێدا کردم سەیرم کرد ئەوە هاوڕێ خۆشەویستەکەمە کە ماوەی شەش مانگ بوو یەکمان نەبینی بوو ، سەیری کردم و وتی: سوێند بەخوا زۆر لە خوا پاڕاومەتەوە کەوا بە قورئانەکەی پەلکێشت بکات بۆ ناو ئاینی پیرۆزی ئیسلام ، سوپاس بۆ ئەو خوایەی کە ڕێنمایی کردیت !.
بەڵێ برایان و خوشکانم ئەم برا سەربەرزە سەر لە نوێ زاخاوی ئیمانەکەی ئێمەشی کردەوەو ، بەو پەڕی دڵ خۆشیەوە ماڵ ئاواییمان لە یەك کرد‌و ، بەڵێنمان دا گەر خوا ویدستی لەسەر بوو جارێكی تر بچینە ماڵیان و لە نزیکەوە زیاتر یەكتری بناسین، بەڵام قەدەری خوا ئەو سەردانە ئەنجام نەدراو ، جارێکە من دابڕوام لە خاك و ئاو نیشتمان و کەسوکارو برایان و خوشکانی سەربەرزم و ، نازانم ئەو بینینەوەیە لە دوونیادا نوسراوە لای خوا بۆمان یان لە بەهەشتە پان و بەرینەکەیدایە!.
هیوادارم کە ئەم بەسەرهاتە جێگای ڕەزامەندی خوای گەورە بێت و ،پاشان بەڕێزیشتان سود مەند بوبێتن لێی و، وە داواکارم لە خوای گەورەش هیدایەتی گەنجەکانمان بدات لە کوڕان و کچانی سەربەرزی میللەتەکەم، کەوا ڕێگایان لێ وێڵ کراوە لە لایەن کۆمەڵێك کەسی دۆڕاوو سەر لێ شێواوەو، نمونەی هاوڕێی باش و بۆ خوا سوڵحاویشمان لە زیاد بوندا بن لە نێو زانکۆ‌و پەیمانگاو خوێندنگەکانماندا، کە ڕێگەی باش و چاك پیشانی هاوڕێ کانیان بدەن!.
|
<urn:uuid:926dc54a-154f-4dc1-9eb7-a0efb2980091>
|
CC-MAIN-2017-04
|
http://baxcha.com/detail.aspx?id=91794&LinkID=76
|
2017-01-24T21:19:48Z
|
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2017-04/segments/1484560285289.45/warc/CC-MAIN-20170116095125-00073-ip-10-171-10-70.ec2.internal.warc.gz
|
ckb
| 0.904966 |
Arab
| 7 |
{"ckb_Arab_score": 0.9049656987190247, "hac_Arab_score": 0.05612272769212723, "sdh_Arab_score": 0.03883769363164902}
|
كاربه‌دەستانی له‌شكری ئه‌مه‌ریكی دەڵێن دوو سه‌ربازی ئه‌مه‌ریكی له ماوەی دوو هێرشی جودا كه له درەنگانێكی ڕۆژی چوارشه‌ممه‌دا ڕوویاندا گیانیان له دەستداوە.
له ماوەی ئه‌و هێرشه‌ی كه كرایه سه‌ر كاروانێكی له‌شكری له شاری فللوجه، سه‌ربازێكی ئه‌مه‌ریكی كوژراو دوو سه‌ربازی تریش بریندار بووە.
له هێرشی دووەمیشدا هێرش كراوەته سه‌ر دەوریاتی پاسه‌وانی یه‌كه‌یه‌كی سه‌ربازی له به‌غدای پایته‌خت و بۆته هۆی كوشتنی یه‌ك سه‌رباز و بریندار بوونی ڕۆژنامه‌وانێك.
له لایه‌كی دیكه‌وە، ئه‌مڕۆ پێنج شه‌ممه نزیكه‌ی 240 به‌ندكراو له زیندانی ئه‌بو غرێب ئازادكراون. یاریدەدەرانی مه‌لای ڕادیكاڵی شیعه ئاینزاكان موقته‌دا ئه‌لسه‌در دەڵێن یه‌كێك له یاریدەدەرە باڵاكانی سه‌در له نێو ئه‌و كۆمه‌ڵه ئازادكراوەدا بووە.
له هه‌مان كاتدا، دەنگی ته‌قینه‌وەیه‌كی توند له ناوچه‌ی سه‌وزی به‌غداوە بیستراوە كه له‌وێ ئۆفیسه‌كانی كاربه‌دەستانی حكومه‌تی عێراقی و باڵێۆزخانه‌ی ئه‌مه‌ریكی لێیه. به‌ڵام تا ئێستا له‌شكری ئه‌مه‌ریكی هیچ زانیاریه‌كی زیاتری له‌و بارەیه‌وە نه‌داوە.
|
<urn:uuid:f5584139-894b-49e3-bc3a-442a68ad41f9>
|
CC-MAIN-2017-04
|
http://www.dengiamerika.com/a/a-58-a-2004-10-07-1-1-89165022/942959.html
|
2017-01-17T05:00:13Z
|
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2017-04/segments/1484560279468.17/warc/CC-MAIN-20170116095119-00521-ip-10-171-10-70.ec2.internal.warc.gz
|
ckb
| 0.983209 |
Arab
| 8 |
{"ckb_Arab_score": 0.9832090735435486}
|
ژمارەیەک لە مامۆسـتایانی دهۆک لە بەردەم بەڕێوەبەرایەتی گشـتی پەروەردەی دهۆک گردبوونەوەیەکیان ئەنجام دا و یاداشتنامەیەکیان ئاڕاستەی بەڕێوەبەری گشـتی سەبارەت بە دواکەوتنی موچەی مامۆسـتایان.
یاداشتنامەکە لە لایەن مامۆسـتایەکەوە خوێندرایەوە و تیایدا باسی لە گرنگی ڕۆڵی مامۆسـتایان لە کۆمەڵگە کرد و
عەبد یوسف بەڕێوەبەری گشتی دهۆک لە لێدوانێـکدا بۆ دەنگی ئەمەریکا لە بارەی یاداشتنامەی مامۆستاکان، گوتی لەگەڵ گەیشـتنی داواکاریـیەکانی مامۆستایان دەستبەجێ بە ئیمەیڵ ڕەوانەی کردووە بۆ وەزیری پەروەردە.
|
<urn:uuid:6fe39f58-b599-4816-960b-2c67327b42f8>
|
CC-MAIN-2017-04
|
http://www.dengiamerika.com/a/2995622.html
|
2017-01-22T01:43:18Z
|
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2017-04/segments/1484560281331.15/warc/CC-MAIN-20170116095121-00153-ip-10-171-10-70.ec2.internal.warc.gz
|
ckb
| 0.92078 |
Arab
| 14 |
{"ckb_Arab_score": 0.9207799434661865, "sdh_Arab_score": 0.0442986823618412, "hac_Arab_score": 0.03492868319153786}
|
په‌روێز موشـه‌ڕه‌فی سه‌رۆكی پاكسـتانی فه‌رمانی به به‌رپـرسـانی هێزه‌كانی ئاسایشی
داوه كاردانه‌وه‌ی توند ئامێز له دژی ئاژاوه‌گێڕان بگرنه‌به‌ر، ئه‌و توندوتیژیـیه‌ی دوابه‌دوای كوشـتنی ڕابه‌ری ئۆپـۆزیسـیۆن خانم بێنه‌زیر بۆتۆ سهریههڵـداوه.
ئاژانسی هه‌واڵه‌كانی ده‌وڵه‌تی پاكسـتانی له زاری په‌روێز موشـه‌ڕه‌فه‌وه ده‌گێڕنه‌وه ده‌ڵێت سه‌رۆكی پاكسـتانی له میانه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه‌ی ئه‌مڕۆ شه‌ممه فه‌رمانی كاردانه‌وه‌ی توندی به لێـپـرسـراوانی باڵای حكومه‌تی و ئاسایشی له دژی ئاژاوه گێڕان داوه. په‌روێز موشـه‌ڕه‌ف گوتی ئه‌و كه‌سـانه‌ی له ژێر په‌رده‌ی ده‌ربڕینی ناڕه‌زایی تاڵانی و كاولكاری ده‌كه‌ن نابێت ڕێـگه‌یان پـێـبدرێت ماڵ و حاڵ و ژیانی خه‌ڵـكان له‌ناوبه‌رن.
له لایه‌كی تره‌وه حزبه‌كه‌ی خانم بێنه‌زیر بۆتۆی كوژراو و سه‌رۆك وه‌زیری پـێشـووی پاكسـتان ڕاپـۆرتی فه‌رمی كه باس له كوشـتنه‌كه‌ی خانم بۆتۆ ده‌كات ڕه‌تده‌كه‌نه‌وه. هه‌روه‌ها حكومه‌تی پاكسـتانی به هه‌وڵی داپـۆشینی بۆ شـكستی خۆی له باره‌ی دابینكردنی ئاسایش بۆ خانم بۆتۆ تۆمه‌تبار ده‌كه‌ن.
حكومه‌تی پاكستانی ڕۆژی هه‌ینی بڵاویكرده‌وه كه بێنه‌زیر بۆتۆ له ئاكامی په‌سـتانی ته‌قینه‌وه خۆكوژیـیه‌كه سه‌ری دابووی به شیشێـك له‌و كونهی سه‌ری ماشـێنهكه كه لێی هاتبووه ده‌رێ و گیان له‌ده‌سـتدانی به‌هۆی ئه‌وه‌وه ده‌گێـڕێته‌وه.
هه‌روه‌ها سه‌باره‌ت به كوشتنه‌كه‌ی خانم بۆتۆ به‌رپـرسـانی پاكسـتانی گوتیشـیان ده‌زگای سـیخوڕی پاكسـتانی گوێـیان له وتووێـژێـكی ته‌له‌فونی بووه و ئاماژه به‌وه ده‌دات كه به‌یتوڵـڵا مه‌حسود له یاسا هه‌ڵـهاتووی تێرۆریست ده‌سـتی له كاری كوشـتنه‌كه‌ی خانم
بۆتۆدا هه‌بووه. له‌و باره‌یه‌وه لـێـپـرسـراوانی باڵای حزبی گه‌لی پاكسـتانی خانم بۆتۆ ڕاپـۆرتی حكومه‌تی پاكسـتانی په‌یوه‌ست به ڕووداوی كوشـتنی بێنه‌زیر بۆتۆ به درۆ و نادروست ناوزه‌د ده‌كه‌ن.
شـێری ڕه‌حمان یاریده‌ده‌رێـكی باڵای خانم بۆتۆ كه خۆی به‌شـداری له ڕێوڕه‌سمی شتن و ئاماده‌كاری ته‌رمه‌كه‌ی خانم بۆتۆ بۆ بهخاكسـپاردن كردبوو به ڕادیۆی ده‌نگی ئه‌مریكای گوت گولله‌یه‌ك به سه‌ری سه‌رۆك وه‌زیری پـێشـووی پاكستان بێنه‌زیر بۆتۆ كه‌وتبوو. هه‌ر سه‌باره‌ت به كوشتنه‌كه‌ی وته‌بێژی به‌یتوڵـڵا مه‌حسود نكۆڵی له‌وه كرد كه ناوبراو ده‌سـتی له كوشتنه‌كه‌ی خانم بۆتۆدا هه‌بووبێت.
|
<urn:uuid:3017f893-3ddd-4c08-abcf-87b40c5263c8>
|
CC-MAIN-2017-04
|
http://www.dengiamerika.com/a/a-58-2007-12-29-voa2-89201302/948887.html
|
2017-01-22T01:45:45Z
|
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2017-04/segments/1484560281331.15/warc/CC-MAIN-20170116095121-00153-ip-10-171-10-70.ec2.internal.warc.gz
|
ckb
| 0.997533 |
Arab
| 8 |
{"ckb_Arab_score": 0.9975327849388123}
|
جان کێری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریکا ئاماده‌ی کۆبوونه‌وه‌ی وڵاتانی دۆسـتی سوریا ده‌بێت له قه‌ته‌ر، ئه‌مه‌ش به مه‌به‌سـتی پـشـتیوانیکردنی ئۆپـۆزسیۆنی سوریا.
ئه‌مه‌ش یه‌که‌م کۆبوونه‌وه‌ی وڵاتانی سوریایه له پاش ڕاگه‌یاندنی ئه‌مه‌ریکا بۆ پشـتیوانیکردنی له‌شـکریـیانه‌ی سه‌رهه‌ڵـداوانی ئۆپـۆزسیۆن.
به‌پـێی ڕاپـۆرتهکانیش کۆبوونه‌وه‌که بۆ دۆزینه‌وه‌ی ڕێگه چاره‌ی ئاشـتی و سیاسیـیه بۆ ئه‌م قه‌یرانه‌ی به پـێی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان هه‌تا ئێسـتا بووه‌ته مایه‌ی گیان له‌ده‌سـتدانی زیاتر له 93 هه‌زار که‌س.
ئه‌مه بابه‌تی به‌رنامه‌ی هه‌له‌و واشنتنی ئه‌م هه‌فته‌یه بوو که ده‌خیلی شه‌ممۆ به‌ڕێوه‌ی برد و ئه‌م به‌ڕێزانه میوانه‌کان بوون:
دکتۆر محه‌مه‌د ساڵحزاده، شـاره‌زای سیاسه‌تی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست بنکه له فنله‌ندا.
هۆشه‌نگ برۆکا، نووسه‌ر و لێـکۆڵه‌ر له ئه‌ڵمانیا.
|
<urn:uuid:259653c8-7c53-445c-8bd3-aec5e0c8de23>
|
CC-MAIN-2017-04
|
http://www.dengiamerika.com/a/1686877.html
|
2017-01-17T02:54:13Z
|
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2017-04/segments/1484560279410.32/warc/CC-MAIN-20170116095119-00437-ip-10-171-10-70.ec2.internal.warc.gz
|
ckb
| 0.998296 |
Arab
| 8 |
{"ckb_Arab_score": 0.9982957243919373}
|
له شـاری كه‌ربه‌لا له باشـوری عێراق كۆنگره‌یه‌كی عه‌شایه‌ری به‌سـترا به به‌شـداری 600 سه‌رۆك هۆزی عه‌ره‌ب، تیایدا ناڕازیبوونی خۆیان به‌رامبه‌ر به سـیسـتمی فیدراڵی بۆ عێراق ده‌ربڕی، وه هه‌روه‌ها پـشـتیوانی خۆیان بۆ ئاڵای عێراق ده‌ربڕیوه.
په‌یامنێری به‌شی كوردی ڕادیۆی ده‌نگی ئه‌مریكا له شـاری به‌غدا سروه عه‌بدولواحد ڕاپـۆرتێـكی له‌و باره‌یه‌وه بۆ ناردووین.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی ڕاپـۆرته‌كه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نگیـیه‌ی سه‌ره‌وه.
|
<urn:uuid:36b05081-e053-4486-9871-ca1790af0a33>
|
CC-MAIN-2017-04
|
http://www.dengiamerika.com/a/a-58-2006-10-10-voa8-89174962/944408.html
|
2017-01-24T23:24:41Z
|
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2017-04/segments/1484560285315.77/warc/CC-MAIN-20170116095125-00496-ip-10-171-10-70.ec2.internal.warc.gz
|
ckb
| 0.987079 |
Arab
| 10 |
{"ckb_Arab_score": 0.9870787858963013, "sdh_Arab_score": 0.010250941850244999}
|
دكتۆر نو‌عمان كورتوڵموش: جێگری سه‌رۆكوه‌زیران و گوته‌بێژی حكومه‌تی توركیا
رووداو - ئەنقەرە
پرۆفیسۆر دكتۆر نو‌عمان كورتوڵموش، جێگری سه‌رۆكوه‌زیران و گوته‌بێژی فه‌رمی حكومه‌تی توركیا، لە هەڤپەیڤینێكی تایبەتدا لەگەڵ تۆڕی میدیایی رووداو، لەبارەی پرسەكانی ئاساییكردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان توركیا و عێراق، رۆڵی سەرۆكی هەرێمی كوردستان و سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە ئاساییكردنەوەی پەیوەندییەكانیان، ئۆپەراسیۆنی موسڵ، كانتۆنەكانی رۆژئاوای كوردستان، بوونی هێزی پەكەكە و یەپەگە لە شنگال، هێزەكانی توركیا لە باشیك، نەوتی كوردستان و عێراق، داهاتووی سوننەكان لە عێراق، قەیرانی دارایی هەرێمی كوردستان، رۆڵی توركیا لە سووریا و داهاتووی ئەو وڵاتە، وەڵامی چەند پرسیارێكی گرنگ دەداتەوە، لە هه‌موو رووێكیشەوە پشتیوانی بۆ هه‌ولێر رادەگەیێنێ.
رووداو: ده‌توانین بڵێین په‌یوه‌ندییه‌كانی توركیا و عێراق ئاسایی بوونه‌ته‌وه یان پێویستی به‌كاتی زیاتر ده‌كات؟
كورتوڵموش: له‌و باوه‌ڕه‌دا نین كه توركیا كێشه‌یه‌كی قووڵ و قه‌یرانێكی سه‌ختی له‌گه‌ڵ برا و دراوسێمان عێراق هه‌بێت، به‌ڵام به‌داخه‌وه به‌هۆی پێشهاته سیاسییه‌كانی ناوچه‌كه كه چه‌ندین ساڵه درێژه‌یان هەیە، به‌تایبه‌تی شه‌ڕی ناوخۆی سووریا كاریگه‌ری له‌سه‌ر ته‌واوی ناوچه‌كه‌دا هه‌بووه و كاریگه‌ری نه‌رێنیشی خسته سه‌ر په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان توركیا – عێراق. هه‌فته‌ی رابردوو سه‌رۆككۆماری توركیا په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنی له‌گه‌ڵ سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق ئه‌نجامدا و له‌میانییه‌وه ئه‌و په‌یوه‌ندییه‌ی كه خه‌ریك بوو به‌ره‌و نه‌مان ده‌چوو، دووباره كارایان كرده‌وه و هێنایانه سه‌ر رێڕه‌وێكی ته‌ندروست. هه‌روه‌ها به‌ڕێزیان زه‌مینه‌یه‌كی له‌باری خۆشكرد بۆ ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كان به‌ره‌و باشتر هه‌نگاو بنێن.
له په‌یوه‌ندییه‌كه‌دا هه‌ردوولایه‌ن مكوڕییان له دۆستایه‌تی و برایه‌تی نێوانیان كرده‌وه و جه‌ختیان له‌سه‌ر هه‌وڵه به‌رده‌وامه‌كان كرده‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانیان ئاسایی بكه‌نه‌وه و به‌ره‌و قۆناخێكی نوێ به‌ره‌و پێشه‌وه‌ی ببه‌ن. هیوادارین له سه‌ردانه چاوه‌ڕوانكراوه‌كه‌ی بیناڵی یڵدرم، سه‌رۆكوه‌زیرانی توركیا بۆ به‌غدا و هه‌ولێر، هه‌نگاوی به‌رجه‌سته‌كراو و جددی بگیرێته‌به‌ر و په‌یوه‌ندییه ئابوورییه‌كان و فراوانتركردنی په‌یوه‌ندییه‌كان له‌گه‌ڵ كوردستان و برایانمان له باكووری عێراق له‌به‌رچاو بگیرێت. هه‌روه‌ها له پرسی هاوبه‌شبوون له به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر هه‌نگاوی مه‌زن بهاوێژرێت و ژێرخانی باشتر بنرێت بۆ به‌هێزكردنی بنه‌ما سه‌ره‌كییه‌كانی نێوان هه‌ردوو حكومه‌ته هه‌ڵبژێردراوه‌كه.
ئه‌م گه‌شته هاوكاته له‌گه‌ڵ ده‌ستپێكردنی پرۆسه‌یه‌كی نوێ كه ئامانج لێی دووباره گه‌ڕاندنه‌وه‌ی دۆخه باشه‌كه‌ی نێوان توركیا و عێراقە له په‌یوه‌ندییه فره رهههندییهكانهوه. ئێمه پشتیوانی یه‌كپارچه‌یی ته‌واوی خاكی عێراق ده‌كه‌ین و له‌نێو ئه‌م پێكهاته‌یه‌دا داهاته‌كان و مامه‌ڵه سیاسییه‌كان به‌شێوه‌یه‌كی یه‌كسان ده‌سته‌به‌ر بكرێت، هه‌م بۆ حكومه‌تی كورد له باكووری عێراق و هه‌م بۆ ته‌واوی گه‌لی عێراق كه سیسته‌مێكی فیدراڵی كراوه و به‌هێز و تۆكمه دابمه‌زرێت، بۆ ئه‌وه‌ی سه‌رجه‌م مافه‌كانیان به‌شێوه‌یه‌كی دیاریكراو فه‌راهه‌م بكرێت. له‌م نێوه‌نده‌شدا توركیا ده‌خوازێت هه‌م په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ حكومه‌تی ناوه‌ندیی عێراق و له‌هه‌مان كاتیش‌دا له‌گه‌ڵ حكومه‌تی ناوخۆیی كوردی له باكووری عێراق به‌هێزتر بكات و له‌م سۆنگه‌یه‌وه چالاكی بكرێت.
رووداو: توركیا پێشتر داوای ده‌سته‌به‌ركردنی مافی عه‌ره‌به سوننه‌كانی ده‌كرد و مالیكیش توركیای به‌وه تۆمه‌تبار ده‌كرد كه ده‌ست له كاروباری ناوخۆی عێراق وه‌رده‌دات، هه‌روه‌ها بەهۆی ئەو بابەتەوە گرژییه‌كی زۆر سه‌ریهه‌ڵدا، ئایا بنچینه‌ی سه‌ره‌كی ئه‌م گرژییه له‌چی سه‌رچاوه‌ی گرت؟
كورتوڵموش: به‌داخه‌وه ئه‌م شتانه وه‌ك پاساوێك بوو كه به‌رده‌وام حكومه‌تی ناوه‌ندیی عێراق ده‌یگرته‌به‌ر، به‌ڵام كێشه‌ی سه‌ره‌كی ئه‌وه‌یه، له‌م ناوچه‌یه پیلانگێڕییه‌ك ده‌كرێت و یارییه‌كی نابه‌جێ ده‌كرێت كه پێویسته هه‌موو لایه‌كمان هۆشیار بین. ئه‌م یارییه ناوی "سایكس – پیكۆت-ی دووه‌مه" كه 100 ساڵ له‌مه‌وبه‌ر هه‌ژموونی چه‌ند وڵاتێك به‌بێ گوێدانه به‌ر پێكهاته‌ی ئه‌تنیكی و ئاینی و مه‌زهه‌بی و تایفی، سنووره‌كانیان دابه‌ش كرد. ئێستاش هه‌مان سیناریۆ دوای سه‌ده‌یه‌ك دووباره ده‌بێته‌وه و له‌سه‌ر حیسابی نه‌ته‌وه‌یی و ئه‌تنیكی و مه‌زهه‌بی هه‌مان هه‌وڵه‌كان دووباره ده‌كرێنه‌وه و كێشه ده‌نێنه‌وه.
سایكس – پیكۆت-ی یه‌كه‌م له‌سه‌ر بنه‌ما و ده‌ره‌نجامی هه‌ژموونی سه‌ربازی جه‌نگێكی جیهانی كاری بۆ كرا و سایكس – پیكۆت-ی دووه‌میش له‌سه‌ر ههژموونێكی جیاوازه‌وه ده‌كرێت، كه پێكهێنانی گرووپه تیرۆریستییه‌كانه و شه‌ڕی به‌وه‌كاله‌تیان بۆ ئه‌نجام ده‌دات و چاوه‌ڕوانی هه‌مان ده‌ره‌نجام ده‌كه‌ن، بۆیه پێویسته كورد و توركمان و عه‌جه‌م و سه‌رجه‌م پێكهاته‌كان چاوكراوه بن له ئاست ئه‌و پیلانگێڕیه‌ی كه ئه‌نجامدراوه و ده‌درێت، بۆیه پێویست به‌وه ده‌كات رێگر بین بۆ سه‌رهه‌ڵدانی ئه‌م جۆره پیلانگێڕییه، به‌پێی تێگه‌یشتن و خوێندنه‌وه‌مان بۆ كۆی رووداوه‌كان.
بۆیه توركیا به به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی داعش و سه‌رجه‌م گرووپه تیرۆریستییه‌كانی دیكه هه‌وڵ و تواناكانی ده‌خاته‌گه‌ڕ بۆ ئه‌وه‌ی پیلانگێڕییه‌كه كۆتایی پێبهێنێت و رێگری بكات و كێشه‌كانیش له سنووره‌كانی خۆی دووربخاته‌وه. بۆ نموونه له ئۆپه‌راسیۆنی كۆنترۆڵكردنه‌وه‌ی موسڵ كار بۆ هه‌ڵمه‌تێكی زۆر دروست كرا كاتێك سوپای توركیا له باشیك به‌هاوئاهه‌نگی له‌گه‌ڵ پێشمه‌رگه و پاسه‌وانانی نه‌ینه‌وا و خه‌ڵكی موسڵ، دوای مه‌شق و راهێنانی زیاتر له چوار هه‌زار له خه‌ڵكی ناوچه‌كه، به‌رهه‌مێكی زۆر ئه‌رێنی لێكهوتهوه، به‌ڕادده‌یه‌ك توانرا گورزی زۆر به‌هێز ئاراسته‌ی داعش بكرێت.
هه‌روه‌ها بینیمان هێزه‌كانی پێشمه‌رگه زۆر بهدلێرانه و كاریگه‌رانه رووبه‌ڕووی داعش بوونه‌وه و مه‌ترسییه‌كانیان له‌سه‌ر ناوچه‌كه‌دا ره‌وانده‌وه. بۆیه ئێمه به‌مه‌به‌ستی داگیركاری له‌م ناوچه‌یه‌دا نین، به‌ڵكو بوونی ئێمه له‌م ناوچه‌یه به‌مه‌به‌ستی پاراستن و به‌رگریكردنه له خه‌ڵكی ناوچه‌كه و، پاراستنی سنوور و سه‌روه‌رییه‌كانی خاكی عێراقه و هاوكارییه بۆ هێزه‌كانی عێراق له جه‌نگی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆردا.
هه‌روه‌ها هێزه‌كانمان تا ئه‌و كاته‌ی له‌م ناوچه‌یه‌دا ده‌مێننه‌وه كه خه‌ڵكی ناوچه‌كه پێویستیان به ئێمه نابێت، چونكه خه‌ڵكی ناوچه‌كه پێویستیان به ئێمه هه‌یه و ئێمه‌ش بۆ جێبه‌جێكردنی داواكانیان، بوونمان هه‌یه. دڵنیام ئه‌م پرسه ده‌خرێته واری گفتوگۆكردن له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی عێراق و رێككه‌وتنێكی هاوبه‌شی رازیكه‌ر له‌نێوان هه‌ردوو لایه‌ندا واژۆ ده‌كرێت و كێشه‌كه‌ش كۆتایی پێدێت.
رووداو: هه‌وڵه‌كانی توركیا بۆ ئاساییكردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ عێراق چڕبوونەتەوە، له‌ماوه‌ی رابردووش‌دا رێزدار نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان سه‌ردانی ئه‌نقه‌ره‌ی كرد و له‌گه‌ڵ به‌ڕێزان ئه‌ردۆغان و یڵدرم كۆبووه‌وه، بۆ هه‌مان پرسی ئاساییكردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندیه‌كانی به‌غدا – ئه‌نقه‌ره، بارزانی هیچ رۆڵێكی هه‌بوو؟
كورتوڵموش: له‌م چوارچێوه‌یه‌دا به‌ڵێ، هه‌ریه‌ك له سه‌رۆكی هه‌رێمی كورد له باكووری عێراق به‌ڕێز مه‌سعود بارزانی و، هه‌روه‌ها نێچیرڤان بارزانیش بۆ ئاساییكردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كان و كۆتاییهێنان به گرژییه‌كانی نێوان توركیا – عێراق و نزیككردنه‌وه‌ی هه‌ردوو لایه‌ن رۆڵێكی زۆر كارایان هه‌بووه و دهستپێشخهرییهكانیشیان شایه‌نی رێز و باسكردنن. هه‌روه‌ها هه‌ردوو به‌ڕێزان زۆر به‌هه‌ستیارییه‌وه هه‌ڵوێستیان له‌باره‌ی بوونی هێزه‌كانی رێكخراوی تیرۆریستی ده‌ربڕی. من لێره‌وه دووباره سوپاسیان ده‌كه‌م. هه‌روه‌ها ده‌مه‌وێ ئاماژه به گرنگی لێدوان و هه‌ڵوێسته‌كه‌ی به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانی بكه‌م له‌باره‌ی بوونی هێزێكی ناشه‌رعی كه سه‌رجه‌میان له ئه‌ندامانی رێكخراوی تیرۆریستی له هێزه‌كانی په‌كه‌كه پێكهاتوون و له ناوچه‌ی شنگال به بیانووی پاراستنی گیان و ماڵی ئێزیدییه‌كانی ناوچه‌كه خۆیانه سه‌پاندووه، كه گوتبووی نابێت ئه‌م هێزه له‌م ناوچه‌یه‌دا بمێننه‌وه و داهاتووی ناوچه‌كه‌ش بخه‌نه ژێر مه‌ترسییه‌وه. هاوئاهه‌نگی ده‌سه‌ڵاتی كورد له باكووری عێراق له به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ئه‌م هێزه له شنگال و رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی راسته‌وخۆیان دژ به داعش مایه‌ی په‌سن و بایه‌خه.
رووداو: ئه‌و مژارانه چین سه‌رۆكوه‌زیرانی توركیا له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی به‌غدا تاوتوێی ده‌كات و گرنگترین مژار چین كه بخرێنه به‌رباس و لێكۆڵینه‌وه؟
كورتوڵموش: گومانی تێدا نییه ئه‌و پرسانه‌ی كێشه‌یان له‌سه‌ر دروستبووه ده‌خرێنه به‌رباس و لێكۆڵینه‌وه، به‌ڵام گرنگترین شت كاراكردنه‌وه‌ی زیاتری په‌یوه‌ندییه ئابوورییه هاوبه‌شه‌كانی نێوان هه‌ردوولایه‌ن ده‌بێت. به‌داخه‌وه به‌هۆی شه‌ڕ و پێكدادانه‌كان و دۆخه نه‌خوازراوه سیاسییه‌كان و پرسی تیرۆر و تێكچوونی دۆخی ئابووری و هه‌ندێك پرسی دیكه، وایان كرد بازرگانی ده‌ره‌وه‌ی توركیا له‌گه‌ڵ عێراق بكه‌وێته ئاستی یه‌ك له‌سه‌ر سێی قه‌باره‌ی پێشووتری. له كاتێكدا هه‌وڵه‌كانمان بۆ ئه‌وه‌بوو كه ئاستی بازرگانی ده‌ره‌وه بۆ سه‌رووی 15 ملیار دۆلار به‌رز بكه‌ینه‌وه، كه‌چی ئێستا له خوار پێنج ملیار دۆلار خۆی ده‌گرێته‌وه. ئه‌مه‌ش بۆ توركیا مایه‌ی قبوڵكردن نییه.
ئێمه ده‌زانین هه‌م حكومه‌تی ناوه‌ندی عێراق و هه‌م ده‌سه‌ڵاتی كورد له باكووری عێراق پێویستییه‌كی زۆریان به فراوانكردنی په‌یوه‌ندییه ئابوورییه‌كانیان له‌گه‌ڵ توركیا هه‌یه و، هه‌ردوولایه‌نیشمان بایه‌خێكی زۆر به‌م پرسه ده‌ده‌ین. بۆیه پرسی ئابووری یه‌كێك ده‌بێت له كاره له‌پێشینه‌كانی ئه‌م دانووستانه. هه‌روه‌ها بۆ هه‌ولێر هه‌مان شت په‌یڕه‌و ده‌كه‌ین و هه‌وڵه‌كانمان چڕ ده‌كه‌ینه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه ئابوورییه‌كانمان بگه‌یێنینه ئاستی جاران و بههێزتریشی بكه‌ین. چونكه 70%ی هه‌نارده‌كاری توركیا بۆ عێراق ده‌چێته هه‌ولێر و 60% ی كۆمپانیا بیانییه‌كان كه له هه‌ولێر كارده‌كه‌ن كۆمپانیاكانی توركین، له ئاستی ههناردهكاریشهوه هه‌ولێر بۆ ئێمه پردێكی زۆر گرنگه، هیوادارم په‌یوه‌ندییه ئابوورییه‌كانمان له‌گه‌ڵ به‌غدا و هه‌ولێر بگه‌نه ئاستی جارانیان.
رووداو: له شنگال هێزی یه‌په‌گه هەیە، هه‌روه‌ها یه‌به‌شه‌ش هه‌یه كه له‌لایه‌ن حكومه‌تی عێراقه‌وه ده‌ناسرێت، وەك لە میدیاكانی توركیا باسدەكرێت، توركیا ئامادەكاری بۆ ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆن دەكات لە دژی پەكەكە هەم له قه‌ندیل و شنگال، هەم لە رۆژئاوا، له‌مباره‌یه‌وه چ داخوازییهكتان له حكومه‌تی عێراق هه‌یه؟
كورتوڵموش: ئێمه هه‌م له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی حكومه‌تی عێراق و لایه‌نه‌كانی دیكه‌شدا جه‌ختمان له‌وه كردووه‌ته‌وه كه تیرۆریست باش و خراپی نییه. هه‌موویان پێداگری له‌وه ده‌كه‌ن كه داعش له موسڵ و ته‌له‌عفه‌ر له‌نێو ببه‌ن، ئێمه‌ش قایلین و هه‌موو توانایه‌كمان له‌مباره‌یه‌وه ده‌خه‌ینه‌گه‌ڕ، به‌ڵام هه‌موو جیهان ته‌نیا به قسه‌كردن باسی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی داعش ده‌كات و هیچ كردارێكیان نییه، به‌ڵام توركیا به كردار ئه‌مه‌ی سه‌لماندووه. به‌ر له‌م دیداره خۆم و هاوڕێكانم له رێوڕه‌سمی به‌خاكسپاردنی سه‌ربازێكی شه‌هیدمان به‌شداربووین، كه به‌ده‌ستی داعش تیرۆركرا. توركیا به‌كردار له‌سه‌ر ئه‌رزی واقیع و له‌هه‌مان كاتیش‌دا له گۆڕه‌پان سه‌لماندوویه‌تی له‌میانی ئۆپه‌راسیۆنی قه‌ڵغانی فورات به‌تووندی به‌ره‌نگاری داعش ده‌بێته‌وه، شه‌هید ده‌ده‌ین و زیانمان به‌رده‌كه‌وێت، ئه‌م شه‌ڕه‌مان له‌به‌رچاوی هه‌موو جیهاندایه.
به‌ڵێ ئێمه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ین گرووپێكی تیرۆریستی له موسڵ و ته‌له‌عفه‌ر پاك بكه‌ینه‌وه، به‌ڵام ناكرێت رێگه بۆ گرووپێكی تیرۆریستی دیكه خۆش بكرێت شوێنی ئه‌وان بگرێتەوە. ئیدی ئەو رێكخستنە یه‌په‌گه بێت، په‌یه‌ده‌یه بێت، حه‌شدی شه‌عبی بێت یان هەر گرووپێكی تر. ئێمه هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه به ئه‌مریكییه‌كان، رووسه‌كان، ئێرانی و عێراقییه‌كانمان گوتووه، كه دوای پرۆسه‌ی ئازادكردن و كۆنترۆڵكردنه‌وه، خه‌ڵكی ناوچه‌كه خۆیان خۆیان بپارێزن و خۆیان به‌ڕێوه‌ببه‌ن. خه‌ڵكی موسڵ با موسڵ به‌ڕێوه‌ببه‌ن و ته‌له‌عفه‌ر بۆ تهلهعفهرییهكان و ره‌ققه‌ش بۆ رهققهییەکان بێت، ئیدی به‌مشێوه‌یه رێگه‌یان پێبدرێت خۆیان بسه‌لمێنن. وه‌ك چۆن توركیا خه‌ڵكی جه‌رابلووسی پڕچه‌ك كرد و مه‌شق و راهێنانی پێكردن، به‌هه‌مانشێوه با خۆیان بپارێزن له هه‌ڕه‌شه ده‌ره‌كییه‌كان و كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تیش له ئاسمانه‌وه بیانپارێزن.
ئه‌گه‌ر به‌مشێوه‌یه كار نه‌كه‌ین، دوای رزگاربوون له گرووپێكی تیرۆریستی، ده‌كه‌وینه نێو بۆسه‌ی گرووپێكی دیكه‌ی تیرۆریست و دۆخه‌كه زیاتر ده‌شڵه‌قێت. بۆیه ئه‌گه‌ر چاوپۆشی له هێزی په‌كه‌كه له شنگال بكرێت، پێمانوایه ئه‌مه‌ش به‌شێكه له هه‌مان ئه‌و پیلانگێڕییه كه له ناوچه‌كه‌دا بۆ تێكدانی دۆخی ئه‌منی و سه‌قامگیری به‌كارده‌هێنرێت. بۆ توركیا داعش‌یش مەترسییە، یه‌په‌گه‌ش، پەیەدەش، حه‌شدی شه‌عبیش مەترسییە، نوسڕه و گرووپه‌كانی دیكه‌ش مه‌ترسین، ئه‌گه‌ر گرووپێكی تیرۆریستی بۆ به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی خۆمان به‌كاربهێنین و ژێر به‌ژێر بیپارێزین و به‌رگری لێبكه‌ین، به‌دڵنیاییه‌وه سبه‌ی له دژی ئێمه‌ش ده‌وه‌ستێته‌وه، بۆیه پێمانوایه هێزی په‌كه‌كه له شنگال هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی ئاشكرایه بۆ توركیا و حكومه‌تی كورد له باكووری عێراق و بۆ عێراقیش، هەروەها به‌شێوه‌یه‌كی گشتیش له داهاتوودا ده‌بێته مایه‌ی تێكدانی سه‌قامگیری بۆ ناوچه‌كه. ئه‌م پرسه‌ش ده‌خرێنه به‌رباس و لێكۆڵینه‌وه له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی حكومه‌تی عێراق و هیواداریشم بگه‌ینه ئه‌نجامێكی زۆر باش و ئه‌م كێشه‌یه‌ش چاره‌سه‌ر بكرێت.
رووداو: باشیك بووه خاڵی كێشه له نێوان توركیا و عێراق و گرژییه‌كی زۆری به‌دوای خۆیدا هێنا، ئه‌گه‌ر حكومه‌تی عێراق سوربوو له كشانه‌وه‌ی سوپای توركیا له باشیك و وه‌ك كارتێكی فشار له‌به‌رامبه‌ر ئاساییكردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كان به‌كاری هێنا، ئێوه چ هه‌ڵوێستێكتان ده‌بێت؟
كورتوڵموش: پێموانییه حكومه‌تی عێراق به‌چاوی داگیركارانه سه‌یری سوپای توركیا له باشیك بكات. ئه‌وان هه‌ڵوێسته‌كانیان به‌م ئاراسته‌یه نییه و خۆیشیان دركی پێده‌كه‌ن. بۆیه پێموایه له‌ڕێگه‌ی دیالۆگ و گفتوگۆكردن ئه‌م كێشه‌یه‌ش چاره‌سه‌ر ده‌كه‌ین و هیوادارم بگه‌ینه ئه‌نجامێكی باش كه هه‌ردوو لایه‌ن رازی بكات.
رووداو: به‌بازاڕكردنی نه‌وتی عێراق و هه‌رێمی كوردستان باس و خواسی له‌سه‌ر ده‌كرێت؟
كورتوڵموش: گومانی تێدانییه له هه‌موو ره‌هه‌ندێكه‌وه باسی له‌سه‌ر ده‌كرێت، ناوه‌ڕۆكه‌كان قسه‌یان له‌سه‌ر ده‌كرێت و پشتگیریشی بۆ ده‌كرێت. ده‌مێك پێش ئێستا جه‌ختم له‌وه كرده‌وه كه ئێمه خوازیاری یه‌كپارچه‌یی خاكی عێراقین به سیسته‌مێكی فیدراڵی كراوه كه به‌شێوه‌یه‌كی یه‌كسان داهات و ده‌سه‌ڵاته‌كان دابه‌ش بكرێن، بێگومان داهاتی نه‌وتیش به‌هه‌مان شێوه دابه‌ش بكرێت. پێمانوایه سیسته‌می فیدراڵی له عێراق باشترینه و بهپێزترینه بۆ هه‌موو عێراقییه‌كان و توركیاش پشتیوانی له عێراق ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ی ئاستی دارایی و داهاته‌كانی به‌رزتر و گه‌وره‌تر بكات.
رووداو: عه‌ره‌به سوننه‌كان پشتئه‌ستوورن به توركیا و چاوه‌ڕوانی زۆر شتیان لێده‌كه‌ن، به‌تایبه‌تی دوای كۆنترۆڵكردنه‌وه‌ی ته‌واوی موسڵ باسی پێكهاته‌یه‌كی فیدراڵی بۆ نه‌ینه‌وا ده‌كرێت، ئێوه له‌مباره‌یه‌وه چیتان هه‌یه و هه‌ڵوێستی توركیا چۆنه؟
كورتوڵموش: پێویسته هه‌موو شارێك تایبه‌تمه‌ندی خۆی بپارێزێت. موسڵ خاوه‌ن ناسنامه‌ی خۆیه‌تی، شارێكی زۆرینه‌ی عه‌ره‌بی سوننه‌یه و دواتر توركمان و كورد و پێكهاته‌كانی دیكه‌ش له‌خۆده‌گرێته‌وه. پێویسته پارێزگاری له‌سه‌رجه‌م پێكهاته‌كان بكرێت. بۆ ته‌له‌عفه‌ریش هه‌مان شت گونجاوه و پێویسته به‌رگریان لێ بكرێت. ئه‌گه‌ر بێت و پاكتاوی نه‌ژادی و ئاینی و مه‌زهه‌بی له موسڵ بگیرێته‌به‌ر، به‌دڵنیاییه‌وه بۆ چاره‌نووسی موسڵ هه‌رگیز باش نابێت و هه‌ڕه‌شه‌كان به‌رده‌وام ده‌بن و روو له خراپی ده‌كات. سوننه‌كان خه‌ڵكی ره‌سه‌نی ئه‌م شاره و ده‌ڤه‌ره‌ن و تا رۆژی قیامه‌تیش هه‌ر له‌م ناوچه‌یه ده‌مێننه‌وه. له هیچ لایه‌نێك قبوڵ ناكه‌ین هه‌وڵی پاكتاوكردنی سوننه‌كان بدات له موسڵ، هه‌روه‌ها رێگه ناده‌ین توركمانه‌كان و عه‌ره‌به‌كانی ناوچه‌كه‌ش پاكتاو بكرێنه‌وه و دووربخرێنه‌وه، بۆیه پێویسته موسڵ به‌و پێكهاته رهنگاورٍهنگهی بمێنێته‌وه و پارێزگاری لێبكرێت و هه‌وڵی گۆڕینی دیموگرافییاكهی نه‌درێت.
رووداو: وێستگه‌ی دووه‌می سه‌ردانی سه‌ركوه‌زیران یڵدرم بۆ هه‌ولێر ده‌بێت. ئه‌و پرسانه چین له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی كورد تاوتوێی ده‌كه‌ن و هه‌رێمی كوردستان چ بایه‌خێكی بۆ توركیا هه‌یه؟
كورتوڵموش: له سه‌رجه‌م پرسه‌كاندا، په‌یوه‌ندی و دید و بۆچوونی زۆر نزیكمان له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی هه‌ولێر هه‌بووه. هیوادارین پرسی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم چاره‌سه‌ر بكرێت و دۆخه‌كه به‌ره‌و باشتر بچێت. ئێمه وه‌كو توركیا هه‌موو جۆره پشتیوانییه‌ك و پاڵپشتییه‌كی سیاسی بۆ هه‌ولێر دابین ده‌كه‌ین. هه‌روه‌ها له نزیكه‌وه ئاگاداری هه‌موو ئه‌و هه‌وڵانه‌ین كه بۆ تێكدانی ئارامی و سه‌قامگیری ناوخۆیی ده‌سه‌ڵاتی كورد له باكووری عێراق ده‌درێن. بۆ توركیا زۆر گرنگه ئاسایش و سه‌قامگیری ناوچه‌كه بپارێزرێت، چونكه سه‌قامگیربوونی پێكهاته‌ی كوردی له باكووری عێراق بۆ گه‌لی كورد سوودێكی زۆری ده‌بێت و هه‌م بۆ توركیاش له ئاستی په‌یوه‌ندییه‌كان زۆر گرنگتر و پڕ بایه‌ختر ده‌بێت، هاوكات بۆ په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان توركیا و عێراقیش زۆر گرنگ ده‌بێت.
ده‌خوازین ده‌سه‌ڵاتی هه‌ولێر له‌ڕووی سیاسی و ئابووری و بازرگانی ده‌ره‌كی و سه‌قامگیری به‌هێزتر بێت و ئێمه‌ش وه‌ك توركیا ئه‌وه‌ی ده‌كه‌وێته سه‌رشانمان له ئه‌رك، ته‌واوی تواناكانمان ده‌خه‌ینه‌گه‌ڕ و چالاكی جۆراوجۆر بۆ به‌هێزمانه‌وه‌ی ئه‌نجام ده‌ده‌ین، ئیراده‌یه‌كی به‌هێزیشی به‌م ئاراسته‌یه له توركیا به‌دی ده‌كرێت، هه‌روه‌ها پشتیوانی ته‌واوی ده‌سه‌ڵاتی كوردی له باكووری عێراق ده‌كه‌ین له به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی رێكخراوه تیرۆریستییه‌كان له‌نێو سنووری خاكه‌كه‌یدا، بۆ ده‌ركردنی سه‌رجه‌م گرووپه تیرۆریستییه‌كان و له‌نێوبردنیان.
رووداو: هه‌رێمی كوردستان له قه‌یرانێكی دارایی سه‌ختدا تێده‌په‌ڕێت و به‌پێی به‌ڵگه‌نامه‌كانی ویكلیكس، داوای قه‌رزی درێژخایه‌نی له توركیا كردووه، توركیا چی بۆ هه‌رێمی كوردستان ده‌كات كه یارمه‌تیده‌ری بێت بۆ رزگاربوون له‌م قه‌یرانه؟
كورتوڵموش: توركیا ناوه‌ناوه ئه‌م جۆره پاڵپشتییه به‌ئه‌نجام ده‌گه‌یێنێت. هه‌روه‌ها له دانووستاندنه‌كانی نێوان هه‌ردوو لایه‌ندا به تێروته‌سه‌لی تاوتوێ ده‌كرێت و ده‌ره‌نجامی باشی لێده‌كه‌وێته‌وه.
رووداو: ماوه‌یه‌كی زۆره له سیاسه‌تدا كار ده‌كه‌ن، به‌ڵام پیشه‌ی سه‌ره‌كیتان ئابوورییه و خۆشتان ئابووریناسن و له زانكۆكاندا چه‌ندین ساڵ وانه‌ی ئابووریتان پێشكه‌ش ده‌كرد، ئابووری كوردستان چۆن ده‌بینن و بۆ باشتركردنیشی چ رێنماییه‌ك و ئامۆژگاریتان هه‌یه؟
كورتوڵموش: من كه‌سێكی شارهزام له جوگرافیای ناوچه ئیسلامییه‌كان هه‌ر له عێراق و كوردستان و سووریا و ئوردن تا ده‌گاته مه‌غریب و ئه‌نده‌نووسیا، ده‌شزانم كه خاكه‌كانیان چه‌ند به‌پیت و به‌پێزن، زۆر ده‌وڵه‌مه‌ندن له سه‌رچاوه سروشتییه‌كان و ژێرخاك و سه‌رخاك و ته‌نانه‌ت له سه‌رچاوه مرۆییه‌كانیش زۆر ده‌وڵه‌مه‌ندن. هه‌روه‌ها كه‌سانی زۆر به‌توانا له‌م چه‌ند ساڵه‌ی رابردوو ده‌ركه‌وتوون كه بتوانن له هه‌موو بوارێكدا خزمه‌ت به وڵاته‌كانیان بگه‌یێنن. له توركیا قسه‌یه‌كی باو هه‌یه كه ده‌ڵێت شه‌كر و رۆن و ئارد هه‌یه، به‌س هێنده‌ی ماوه حهلوایهك دروست بكرێت، له‌م هه‌ڵكه‌وته جوگرافییهشدا هه‌موو شتێك به‌دی ده‌كرێت، به‌ڵام بەداخەوە قه‌یرانی ئیراده‌ی سیاسی هه‌یه. ئه‌و شتانه‌ی كه باسی لێده‌كه‌ین هه‌موویان جه‌رگبڕن، بۆنموونه شه‌ڕی ناوخۆ، كێشه و قه‌یران و ململانێ و ناكۆكی و جه‌نگ و شه‌ڕی به‌وه‌كاله‌ت و داگیركاری و هێرشه تیرۆریستییه‌كان، واته سه‌رجه‌م باس و خواسهكانمان ته‌نیا له‌م بازنه‌یه‌دا ده‌خولێته‌وه.
باكووری عێراق ناوچه‌یه‌كی له راده‌به‌ر دهوڵهمهندە و خاكێكی به‌پیتی هه‌یه، ده‌رهێنان و دابه‌شكردنی ئه‌م سه‌رچاوه ده‌وڵه‌مه‌ندانه به‌شێوه‌یه‌كی دادپه‌روه‌رانه و ئه‌نجامدانی پڕۆژه‌ی گه‌شه‌كردنی هاوبه‌ش و داڕشتنی پلانی ئابووری تۆكمه له‌نێوان شاره‌كان و دواتر ئه‌ودیوی سنووره‌كان و پته‌وكردنی په‌یوه‌ندییه ئابوورییه‌كان، پێویسته بكرێته تاكه مژار و باسی سه‌ركرده‌كان. له كاتێكدا به‌دۆخێكدا تێده‌په‌ڕین كه نه‌ك گه‌شتكردن له وڵاتێكه‌وه بۆ وڵاتێكی دیكه ئه‌سته‌م بووه، بگره گه‌شتكردن له شارێكه‌وه بۆ شارێكی دیكه پڕبووه له ئاسته‌نگ و له‌مپه‌ری جیاواز. پێویسته رێگاكه‌مان به كاركردنی هاوبه‌ش و هاوئاهه‌نگی ئاستبه‌رز فراوانتر بكه‌ین و سوود له خاڵه هاوبه‌شه‌كانی مێژووه‌كانمان، كولتوور و داب و نه‌ریته‌كانمان وه‌ربگرین. هه‌روه‌ها ده‌توانرێت كاری هاوبه‌شی ئابووری و په‌روه‌رده و فێركردن ئه‌نجام بدرێت، بیر له‌وه بكه‌ینه‌وه چۆن گه‌نجه‌كانمان زیاتر هانبده‌ین بۆ ئه‌وه‌ی له زانكۆكانی توركیا و هه‌ولێر بخوێنن و سوود له ئه‌زموونه‌كان وه‌ربگرن. دەتوانین سه‌رجه‌م ئه‌م پڕۆژه گرنگانه ئه‌نجام بده‌ین، به‌و مه‌رجه‌ی له‌و هه‌لومه‌رجه بارگاوییه رزگارمان بێت.
رووداو: تۆزێك باسی سووریا بكه‌ین، به‌م دواییه لێدوانێكتان هه‌بوو به‌وه‌ی توركیا له سه‌ره‌تاوه له سیاسه‌تی سووریا هه‌ڵه‌ی كردبوو، پێتانوایه چ میكانیزمێك ده‌گیرێته به‌ر بۆ داڕشتنه‌وه‌ی سیاسه‌تێكی نوێی توركیا له سووریا و ئایا به‌شار ئه‌سه‌د له‌كاری له‌پێشینه‌ی ئێوه ده‌رچووه؟
كورتوڵموش: مه‌به‌ستم ئه‌وه بووه توركیا و هه‌موو كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی له سیاسه‌تكردنیان له‌باره‌ی سووریاوه هه‌ڵه‌بوون و هه‌ڵه‌یان كردووه، به‌داخه‌وه باجی سه‌رجه‌م ئه‌م هه‌ڵانه، خه‌ڵكی سووریا داویه‌تی و ده‌یدات. قه‌یرانی سووریا له سێ ساڵی یه‌كه‌میدا شه‌ڕی ناوخۆ بوو و له سێ ساڵی دووه‌میشیدا شه‌ڕی به‌وه‌كاله‌تی تێدا ئه‌نجامدرا و باجێكی زۆر قورسیان به‌سه‌ردا سه‌پێنرا. ئه‌م وڵاتانه‌ش زۆر به‌داخه‌وه هیچ پڕۆژه‌یه‌كیان نه‌بوو كه كلیلی چاره‌سه‌ری سه‌رجه‌م كێشه‌كان بێت و بتوانێت به‌سه‌ر هه‌موو لایه‌نێكدا بسه‌پێنێت. من خۆزگه‌م ده‌خواست هه‌ر له سه‌ره‌تای سه‌رهه‌ڵدانی قه‌یرانی سووریا، وڵاته هه‌رێمییه‌كان به‌تایبه‌تی توركیا و ئێران پێكه‌وه گفتوگۆیان بكردایه و هه‌وڵیان بۆ ئەوە دابا چۆن كێشه‌كان چاره‌سه‌ر بكه‌ن، به‌ر له‌وه‌ی هێزه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان ده‌ست وه‌ربده‌نه نێو كاروباره‌كانیان و كار بگاته ئه‌م ئاسته و ئه‌م دۆخه‌وه.
خۆزگه‌م ده‌خواست كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی دوای ئه‌وه‌ی رژێمی به‌شار ئه‌سه‌د چه‌كی قه‌ده‌خه‌كراوی نێوده‌وڵه‌تی و چه‌كی كیمیایی دژ به گه‌لی خۆی به‌كارهێنا، پڕۆژه‌یه‌كی به‌رجه‌سته‌كراویان پێشكه‌ش بكردایه به‌وه‌ی چۆن رێگری لێبكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی دووباره‌ی نه‌كاته‌وه و كۆمه‌ڵكوژییه‌كی نوێ سه‌ری هه‌ڵنه‌دابا، به‌ڵام زۆر به‌داخه‌وه هیچكام له‌م خۆزگانه جێبەجێ نەكران، بۆنموونه پڕۆژه‌ی مه‌شقپێكردن و ئاماده‌كردن سه‌ركه‌وتوو نه‌بوو، پشتیوانی ته‌واو بۆ سوپای سووریای ئازاد دابین نه‌كرا و كار گه‌یشته ئه‌و ئاسته‌ی ئه‌مڕۆ ده‌یبینن. خۆزگه ئه‌مانه‌ی روویاندا نه‌كرابایه، به‌ڵام هیچ شتێك له ده‌ستمان نایه‌ت و كۆتایی هات. گرنگ ئه‌وه‌یه دوای ئه‌م قۆناخه چی بكه‌ین؟ ئێمه وه‌كو توركیا ده‌ستمان به پڕۆژه‌یه‌كی گرنگ كردووە كه ده‌ستپێشخه‌ری ئاشته‌واییه.
هه‌ڵوێستی توركیا له سه‌ره‌تاوه دروست و راست بوو كاتێك پشتیوانی له داخوازییه‌كانی گه‌ل كرد و هه‌روه‌ها پاڵپشتی به‌ره‌ی خه‌ڵك كرد و هه‌وڵه‌كانی چڕكرده‌وه بۆ دابینكردنی سیسته‌مێكی دیموكراسی كراوه و ئاشته‌وایی گشتیگیر، به‌ڵام به‌داخه‌وه ئه‌و میكانیزمانه‌ی گیرانه‌به‌ر سه‌رتاپایان هه‌ڵه بوون، هه‌روه‌ها نه‌یتوانی بگاته ئه‌و ئاسته‌ی داخوازییه‌كان به‌دی بكات و چاره‌سه‌ریان بكات. هه‌روه‌ها ئه‌و توانایه‌شمان نه‌بوو به‌ته‌نیا ئه‌نجامی بده‌ین و كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تیش نه‌ك ته‌نیا پشتیوانمان نه‌بوو، بگره ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا و ژماره‌یه‌ك وڵاتانی ئه‌ندام له هاوپه‌یمانێتی نێوده‌وڵه‌تی جگه له ئاڵۆزتركردنی دۆخه‌كه، هیچ پڕۆژه‌یه‌كیان نه‌بوو ئاراسته‌كان بگۆڕێت و هه‌وڵی چاره‌سه‌ركردنیشیان نه‌ده‌دا، هه‌موو ویسته‌كانیان بۆ ئه‌وه بوو چۆن سوود له سیاسه‌تی پشێوی وه‌ربگرن. بۆیه دووباره‌ی ده‌كه‌مه‌وه توركیا به هه‌ڵوێسته دروست و راسته‌كه‌ی نه‌یتوانی سیاسه‌تێكی حه‌كیمانه به‌ڕێوه‌ببات، بۆ ئه‌وه‌ی مه‌به‌ست و داخوازییه‌كانی به‌جێ بگه‌یێنێت.
له سه‌ره‌تای پڕۆژه‌ی ده‌ستپێشخه‌ری ئاشتیخوازانهماندا، له سه‌ره‌تای هه‌نگاوه‌كاندا بڕیاری دروستمان نا و توانیمان ئه‌نجامێكی باش له سه‌ره‌تایه‌كی زۆر باش‌دا ده‌سته‌به‌ر بكه‌ین. توركیا له‌گه‌ڵ رووسیا له‌ماوه‌ی كه‌متر له دوو مانگدا توانی دۆخه‌كه راست بكاته‌وه و له سه‌ره‌تای هه‌موو شتێكه‌وه ئه‌و دۆخه نامرۆییانه‌ی حه‌له‌ب چاره‌سه‌ر بكات و خه‌ڵكی گواسته‌وه و هاوكاری مرۆیی پێشكه‌شكردن و دواتر ئاگربه‌ستی راگه‌یاند. به‌ڵام له‌م به‌ین و ئه‌و به‌ینه‌دا میلیشیا چه‌كداره‌كانی سه‌ر به ئێران و رژێم هه‌وڵی چه‌واشه‌كاری ده‌ده‌ن و پێشێلكاری ئه‌نجام ده‌ده‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی دۆخه‌كه بشێوێنن، به‌ڵام نه‌یانتوانیوه كاریگه‌ری له‌سه‌ر ته‌واوی پرۆسكه بكه‌ن و په‌كی بخه‌ن، هه‌وڵه‌كانی توركیا له‌مباره‌یه‌وه چڕكراونه‌ته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی ئاگربه‌ست و پرۆسه‌ی ئاشته‌وایی ته‌واوی سووریا بگرێته‌وه.
توركیا گه‌ره‌نتی بە سه‌رجه‌م لایه‌نه‌كان ده‌دات لەبارەی هه‌ڵوێست و هه‌ڵسوكه‌وته‌كانی ئۆپۆزیسیۆنی میانڕه‌و، هه‌روه‌ها رووسیاش گه‌ره‌نتی ئه‌وه‌ی داوه رژێم كۆنترۆڵ بكات له هه‌ڵوێست و ههڵسوكهوتهكانییهوه و پابه‌ندی ئاگربه‌ست بێت،به‌مشێوه‌یه رێككه‌وتنێك سه‌ریهه‌ڵدا. هیواخوازین دوای قۆناخی ئاگربه‌ست، هه‌نگاوی جددی بۆ ئاشته‌وایی بنرێت. دانووستاندنهكانیش راسته‌وخۆ ده‌بن، له لایه‌ك رژێم و له‌لایه‌كی دیكه‌شدا ئۆپۆزیسیۆن ده‌بێت.
رووداو: په‌یه‌ده له رۆژئاوا سێ كانتۆنی پێكهێناون و توركیاش رێگری ده‌كات كانتۆنه‌كان یه‌كبگرن، ئایا له‌باره‌ی ئه‌م كانتۆنانه هیچ رێككهوتنێكتان له‌گه‌ڵ رووسیا ئه‌نجامداوه؟
كورتوڵموش: رێككه‌وتنێكی كردار و به‌رجه‌سته‌كراو نییه تائێستا، به‌ڵام رووسیا پشتیوانمانه له كۆنترۆڵكردنی ناوچه‌ی ئه‌لباب و پاڵپشتیمان ده‌كات له ئۆپه‌راسیۆنی قه‌ڵغانی فورات، له هه‌ستیاری توركیاش له‌باره‌ی منبج تێده‌گات. رووسه‌كان د‌رك به نیازهكانمان ده‌كه‌ن كه هه‌ڵوێسته‌كانمان داگیركاری نین، به‌پێچه‌وانه‌وه ئامانجه‌كانمان ریشه‌كێشكردنی تیرۆریستانه و پاراستنی سنووره‌كانمانه له‌م ناوچانه‌دا، رووسه‌كان ئه‌مانه ده‌بینن و ئه‌مریكاش ده‌یبینێت، هه‌ڵوێستی توركیا زۆر روون و ئاشكرایه، ئێمه به‌هیچ شێوه‌یه‌ك نیگه‌ران نین له هه‌ر جۆره پێكهاته‌یه‌كی برا كورده‌كانمان و، زۆر له‌نێو یه‌كدین به‌تایبه‌تی له‌ڕووی كۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه خزم و كه‌سوكاری یه‌كدین، ئه‌و گوند و دێهات و شاره‌دێیانه‌ی سه‌ر سنوور و خوازبینی زۆریان له‌نێواندا هه‌بووه و هه‌یه. بۆیه ئێمه نیگه‌ران نین له هه‌ر پێكهاته‌یه‌كی برا كورده‌كانمان، به‌ڵام تاكه رێكخراوێكی تیرۆریستی هه‌وڵ بدات هه‌ژموونی خۆی به‌سه‌ر ته‌واوی ناوچه‌كه‌دا بسه‌پێنێت و كار بۆ پارچه‌پارچه‌كردنی خاكی سووریا بكات، ئه‌مه شتێكه هه‌رگیز ناكرێت قبوڵی بكه‌ین و له دژی ده‌وه‌ستینه‌وه.
ئه‌م هه‌ڵوێسته‌ی رێكخراوه تیرۆریستییه به‌مانای دابه‌شكردنی سووریایه به‌لانی كه‌م بۆ سه‌ر سێ پارچه و تێكدانی سه‌روه‌ری و یه‌كپارچه‌یی خاكی ئه‌م وڵاته‌یه. له هه‌مان كاتیش‌دا ده‌بێته پێگه‌یه‌كی زۆر مه‌ترسیدار بۆ ئه‌وه‌ی هێرشی تیرۆری دژ به خاكی توركیا به‌شێوه‌یه‌كی راسته‌وخۆ ئه‌نجام بدات. زانیاری هه‌واڵگری ورد و بهرجهستهكراومان هه‌یه كه زۆربه‌ی ئه‌و كرده‌وه تیرۆریستییانه‌ی له باشوور و باشووری رۆژهه‌ڵاتی توركیا (باكووری كوردستان) روو ده‌دەن، سه‌رچاوه‌كانیان په‌كه‌كه و په‌یه‌ده‌یه و ئه‌وانیش رێگه‌یان خۆشكردووه بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌م كرده‌وه تیرۆریستیانه ئه‌نجام بدرێن و پشتیوانی لۆجیستیكیان ده‌كه‌ن. بۆیه هه‌رگیز توركیا ئه‌م جۆره كاره قبوڵ ناكات. ئه‌مه په‌یوه‌سته به‌مانه‌وه‌ی توركیا، ئه‌گینا توركیا هیچ كاتێك كێشه‌ی له‌گه‌ڵ برا كورده‌كانی نه‌بووه.
بۆ زانیاریتان پێویسته شتێكتان وه‌بیر بهێنمه‌وه، زۆربه‌ی جیهان كه نه‌یده‌زانی كورد له باكووری سووریا هه‌یه یان نییه، كه‌چی توركیا به‌رده‌وام له‌كاتی گفتوگۆكان و دیداره تایبه‌تییه‌كانیاندا له‌گه‌ڵ حافز ئه‌سه‌د و پاشان به‌شار ئه‌سه‌د-یش به‌رده‌وام داوای ده‌كرد ناسنامه به كورده‌كان بدرێت. به‌رده‌وام پرسیاری ئه‌وه‌ی ده‌كرد بۆچی مافه‌كانیان پێناده‌ن و بۆچی مامه‌ڵه‌ی یه‌كسانییان له‌گه‌ڵ ناكه‌ن و به‌چاوی هاووڵاتییه‌كی ره‌سه‌ن هه‌ڵسوكه‌وتیان له‌گه‌ڵ ناكه‌ن؟ له‌كاتی په‌یوه‌ندییه باشهكانیشماندا فشارمان به‌رده‌وام بوو، ده‌ستپێشخه‌ریمان به‌رده‌وام بوو بۆ ئه‌وه‌ی مافه‌كانی گه‌لی كورد له باكووری سووریا ده‌سته‌به‌ر بكرێت و ئامۆژگاریمان ده‌كردن و رێنمایی به‌رده‌واممان ده‌كردن.
بۆیه له‌م ناوچه‌یه‌دا كورد و توركمان و عه‌ره‌ب و ئێزیدیش هه‌ن، پێویسته ناوچه‌كه به‌ته‌واوی پێكهاته‌كانییه‌وه قبوڵ بكرێت، به‌ڵام هه‌رگیز ناكرێت پێكهاته‌كانی دیكه پشتگوێ بخه‌یت و تاكه نه‌ته‌وه‌یه‌ك به‌سه‌ر نه‌ته‌وه‌كانی دیكه بسه‌پێنیت و پاشان بڵێیت ته‌نیا من هه‌م و رێگه به‌هیچ لایه‌نێكی دیكه ناده‌م كار و چالاكییه‌كانیان بكه‌ن. ئه‌مه هه‌ڵوێستی روون و ئاشكرای په‌یه‌ده و یه‌په‌گه‌یه و به‌كردار سه‌لماندوویانه و به‌رده‌وامن له‌م كاره‌ش، توركیاش هه‌رگیز ئه‌مه‌ی پێ قبوڵ ناكرێت، به‌تایبه‌تی كاتێك سه‌رچاوه‌ی كاره تیرۆریستییه‌كان له‌م ناوچه‌یه و له‌ژێر هه‌ژموونی ئه‌وانه‌وه دێت.
رووداو: كاتمان زۆر كه‌م ماوه و ده‌مه‌وێت دوایین پرسیار بكه‌م، كورد له داهاتووی سووریا خاوه‌ن چ پێگه‌یه‌ك ده‌بێت و به‌ده‌ر له په‌یه‌ده، ئه‌نه‌كه‌سه هه‌یه، خوێندنه‌وه‌تان بۆ ئه‌وان چۆن ده‌بێت؟
كورتوڵموش: من پێداگری له‌وه ده‌كه‌م، پیلانگێڕییه‌ك هه‌یه ئه‌ویش دووباره دابه‌شكردنه‌وه‌ی ههڵكهوتەی جوگرافی ئه‌م ناوچه‌یه‌یه و پیلانگێڕییه‌كه‌ی ئه‌مجاره هێنده به‌وردی كاری بۆ ده‌كرێت، ئه‌گه‌ر له‌ده‌ستیان بێت هه‌رێمی كوردستانیش بۆ چه‌ند پارچه‌یه‌ك دابه‌ش ده‌كه‌ن، پیلانگێڕییه‌كه‌ش ناوی "پارچه پارچه بكه و دابه‌شی بكه و به‌پێی ویستی خۆت به‌ڕێوه‌یان ببه"یه، ئێمه وه‌كو توركیا به‌ره‌نگاریان ده‌بینه‌وه و رێگه‌یان پێناده‌ین به‌پێی تواناكانمان ئه‌م پیلانگێڕیه ئه‌نجام بده‌ن. ئه‌م سنوورانه زیادن چونكه هه‌مان خه‌ڵك و هه‌مان بیروبۆچوونن، وێڕای ئه‌مه‌ش دووباره دابڕێژرێته‌وه، ئه‌وسا هیچ مانایه‌كی نابێت. ئێمه وه‌كو توركیا به‌پێچه‌وانه‌ی ئه‌وانه‌وه سیاسه‌تی كۆكردنه‌وه و پاراستنی یهكڕیزییهكان ئه‌نجام ده‌ده‌ین. بۆ سووریا هه‌موو توانایه‌كمان ده‌خه‌ینه‌گه‌ڕ بۆ ئه‌وه‌ی هاووڵاتیان به یه‌ك چاو و به یه‌كسانی مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵدا بكرێت و سه‌رجه‌میان مافه‌كانیان پێ بدرێت، له‌ژێر سیسته‌مێكی دیموكراسی و بنه‌ماكانی ئاشتیخوازی و پێكه‌وه ژیان و فره ره‌هه‌ندی و فره لایه‌ن.
كورد و عه‌ره‌ب و توركمان و سه‌رجه‌م لایه‌نه‌كان مافه‌كانیان پارێزراو بێت و بتوانن له چوارچێوه‌ی دیموكراسییه‌تدا چالاكی بكه‌ن. كاتێك داوای مافی لایه‌نێك ده‌كه‌ین مه‌به‌ستمان ئه‌وه نییه مافی لایه‌نی به‌رامبه‌ر زه‌وت بكرێت، به‌پێچه‌وانه‌وه، به‌پێی قه‌باره و شایستهكانهوه به دادپه‌روه‌رانه دابه‌ش بكرێت. له كۆتاییدا هیوا ده‌خوازین سووریایه‌كی نوێ ئاوه‌دان بكه‌ینه‌وه و له‌ژێر داروپهردووهكانی شه‌ڕ و نه‌هامه‌تی و ماڵوێرانی ده‌ربازی بكه‌ین و سووریایه‌كی هاوچه‌رخ و ناوازه ده‌ربهێنین.
وەرگێڕان: هێمن عەساف
پێداچوونەوە: دەرباز ساڵح
|
<urn:uuid:fbc3fc70-0e34-4143-8299-2af019d492f7>
|
CC-MAIN-2017-04
|
http://www.rudaw.net/sorani/interview/06012017
|
2017-01-23T08:25:18Z
|
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2017-04/segments/1484560282202.61/warc/CC-MAIN-20170116095122-00485-ip-10-171-10-70.ec2.internal.warc.gz
|
ckb
| 0.949573 |
Arab
| 4 |
{"ckb_Arab_score": 0.9495733976364136, "sdh_Arab_score": 0.04843821004033089}
|
باڵی ئه‌لقاعیده له یه‌مه‌ن داوای لێبوردنی کردووه له به‌رامبه‌ر ئه‌و هێرشه‌ی له 5 ی مانگی دوازده کردیـیه سه‌ر نه‌خۆشـخانه‌یه‌کی نێو وه‌زاره‌تی به‌رگری له سه‌نعای پایته‌خت و تیایدا به لانی که‌م 52 که‌س کوژران.
قاسم ئه‌لڕیمی فه‌رمانده‌ی ئه‌لقاعیده له دورگه‌ی عه‌ره‌ب، له ڤیدیۆیه‌کدا که له‌سه‌ر ئنته‌رنێت بڵاوکراوه‌ته‌وه ده‌ڵێت ئه‌وان داوای لێبوردن له که‌سوکاری قوربانیـیه‌کان ده‌که‌ن و سهرخۆشیشـیان لێده‌که‌ن.
پاشـان گوتی به‌رپـرسیارێتی ته‌واوی خۆیان له هێرشه‌که ڕاده‌گه‌یه‌نن و قه‌ره‌بووی که‌سوکاری قوربانیـیه‌کان ده‌که‌نه‌وه، به‌ڵام نه‌یگوت چۆن.
جێی ئاماژه‌یه ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه‌ی ڕێـکه‌وتی 5 ی مانگی دوازده، ژماره‌یه‌ک چه‌کداری ئه‌لقاعیده هێرشیان کرده سه‌ر نه‌خۆشـخانه‌ی نێو کۆمه‌ڵه بینای وه‌زاره‌تی به‌رگری یه‌مه‌ن له سه‌نعای پایته‌خت و به ده‌یان خه‌ڵـکی سیڤیلیان کوشت له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ک پـزیشک و کارمه‌ندی نه‌خۆشـخانه‌که که ئه‌ڵمانی و فلپـینی و ڤێتنامی و هیندی بوون.
کاربه‌ده‌سـتانی یه‌مه‌ن ڤیدیۆی کامێراکانی چاودێری ناو نه‌خۆشـخانه‌که‌یان بڵاوکرده‌وه و تیایدا پـیشـان ده‌درێت که چۆن کارمه‌ندانی نه‌خۆشـخانه‌که له‌گه‌ڵ خه‌ڵـکه سیڤیله‌که ده‌کوژرێن.
له یه‌کێـک له گرته ڤیدیۆیـیهکاندا، کۆمه‌ڵێـک خه‌ڵـکی سیڤیل به ژن و منداڵ و گه‌وره و بچوکه‌وه که له ترسا خۆیان له سووچی ژورێـکی نه‌خۆشـخانه‌که حه‌شار دابوو، چه‌کدارێـک دێته نزیکیانه‌وه و بۆمبێـکی ده‌سـتیان بۆ هه‌ڵده‌دات و خۆی هه‌ڵدێت.
ئه‌م هێرشه ناڕه‌زایـیه‌کی زۆری له نێو خه‌ڵـکی یه‌مه‌ندا دروسـتکرد و به کارێـکی دڕندانه‌ی قێزه‌وه‌ن ناودێریان کرد.
|
<urn:uuid:6c11528d-ec82-4a14-a0a3-be363245de0f>
|
CC-MAIN-2017-04
|
http://www.dengiamerika.com/a/1815327.html
|
2017-01-18T22:19:35Z
|
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2017-04/segments/1484560280364.67/warc/CC-MAIN-20170116095120-00299-ip-10-171-10-70.ec2.internal.warc.gz
|
ckb
| 0.999133 |
Arab
| 14 |
{"ckb_Arab_score": 0.9991330504417419}
|
میدیای تورکیا ده‌ڵێت زیاتر له 60 که‌س ده‌سـتگیرکراون له میانه‌ی دووهه‌مین هه‌ڵمه‌تی گه‌وره‌دا که له‌م هه‌فته‌یه‌دا ئه‌نجامدراون به مه‌به‌سـتی ده‌سـتگیرکردنی ئه‌و که‌سـانه‌ی گوایه په‌یوه‌ندیـیان به سه‌رهه‌ڵـداوانی کورده‌وه هه‌یه.
هێزه‌کانی پـۆلیس خۆیان داوه به‌سه‌ر باره‌گای پارتی کۆمه‌ڵـگای دیموکراتی (ده‌ته‌په) له ئسـته‌نبوڵ و بهرپـرسهکهیان له‌وێ ده‌سـتگیرکردووه. هه‌روه‌ها له ئه‌نقه‌ره و ئه‌زمیر و باتمانیش که‌سـانی سه‌ر به‌و پارتـیـیه ده‌سـتگیرکراون.
حکومه‌تی تورکیا ژماره‌یه‌ک له ئه‌ندامانی پارتی کۆمه‌ڵـگای دیموکراتی تاوانبار ده‌کات به‌وه‌ی په‌یوه‌ندیـیان به پارتی کرێـکارانی کوردسـتانه‌وه هه‌یه. وه‌لێ سـیاسهتمهدارهکانیان ئه‌و تۆمه‌ته ڕه‌تده‌که‌نه‌وه.
به‌پـێی ئاژانسی هه‌وڵه‌کانی ئانهتۆلیا ئه‌ندامانی پارتی کرێکارانی کوردسـتان له میانه‌ی ئه‌و که‌سانه‌دا هه‌ن که ڕۆژی هه‌ینی ده‌سـتگیرکراون.
ڕۆژی سێشه‌ممه‌ش پـۆلیس هه‌ر به هه‌مان مه‌به‌ست به لایه‌نی که‌م 40 که‌سی ده‌سـتگیرکرد و دوو جێـگری سه‌رۆکی پارتی کۆمه‌ڵـگای دیموکراتی له نێو گیراوه‌کاندا بوون.
شـایانی باسه پارتی کۆمه‌ڵـگای دیموکراتی توانی له هه‌ڵبژاردنه‌کانی ئه‌م دوایـیه‌ی ئه‌نجومه‌نی شـاره‌وانیـیه‌کانی تورکیا سه‌رکه‌وتنی گه‌وره به‌ده‌ستبهێنێت و شـکست به پارتی داد و گه‌شـه‌پـێدانی ده‌سه‌ڵاتداری تورکیا له ناوچه کوردیـیه‌کاندا بهێنێت.
سه‌باره‌ت به ڕه‌وشی ناوچه کوردیـیه‌کانی تورکیا په‌یامنێری ده‌نگی ئه‌مریکا دۆریان جۆنز له دیاربه‌کره‌وه ڕاپـۆرتی ناردووه و هاوکارانمان جانی دیلان و سه‌ڵاحی پـیرۆتی وه‌ریانگێڕاوه‌ته سه‌ر کوردی، ده‌توانن گوێبیسـتی بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 7:25 خوله‌كه.
|
<urn:uuid:33968732-6390-4c24-95cf-ea0125c1c405>
|
CC-MAIN-2017-04
|
http://www.dengiamerika.com/a/a-58-2009-04-17-voa7-89236962/955844.html
|
2017-01-20T03:57:14Z
|
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2017-04/segments/1484560280774.51/warc/CC-MAIN-20170116095120-00207-ip-10-171-10-70.ec2.internal.warc.gz
|
ckb
| 0.997596 |
Arab
| 8 |
{"ckb_Arab_score": 0.9975956678390503}
|
میوانی ئه‌م جاره‌ی به‌رنامه‌ی فه‌رهه‌نگ و تۆره‌ی كوردی چیرۆك نووس و ڕه‌خنه‌گر سه‌ڵاحی حه‌سـه‌ن پاڵه‌وانه.
سه‌ره‌تا به‌ڵێن سـاڵح ده‌ڵێت دهســپـێـكی نووسـین و تێـكه‌ڵ بوون به ژیانی فه‌رهه‌نگی له لای سه‌ڵاح له چیرۆكه‌وه بووه و دواتر ڕووه‌و باڵاوكردنهوهی ڕه‌خنه هه‌نگاوی خۆی ناوه، له یادیشـمه له سه‌ره‌تاكانی سـاڵانی نه‌وه‌ده‌كانی سه‌ده‌ی ڕابردووشـدا به‌شـداربووه له بڵاوكردنه‌وه‌ی گۆڤاری پـرۆژه كه ژماره‌یه‌ك نووسه‌ر ده‌ریان ده‌كرد و تایبه‌ت بوو به كاری ڕه‌خنه‌یی.
میوانی ئه‌مڕۆی بهرنامهكهشـمان ژماره‌یه‌ك كتێـبی ڕه‌خنه‌یی و هزریشی وه‌رگێڕاوه‌ته سه‌ر زمانی كوردی، له‌وانه: پاش بونیادگه‌ری، شیكردنه‌وه‌ی ده‌روونی له ڕه‌خنه‌ی ئه‌ده‌بیدا، باسی كۆتایییه‌كان و چه‌ندانی تریش كه ئێسـتا له ژێر چاپدان.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی به‌رنامه‌كه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیه‌ی سه‌ره‌وه، ماوه‌كه‌ی 9:57 خوله‌كه.
|
<urn:uuid:e469af33-5274-485e-a364-99887e46e16b>
|
CC-MAIN-2017-04
|
http://www.dengiamerika.com/a/a-58-2008-03-15-voa7-89216097/951689.html
|
2017-01-23T16:52:50Z
|
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2017-04/segments/1484560282935.68/warc/CC-MAIN-20170116095122-00509-ip-10-171-10-70.ec2.internal.warc.gz
|
ckb
| 0.99705 |
Arab
| 8 |
{"ckb_Arab_score": 0.9970501065254211}
|
سه‌رۆکی عێراقی جه‌لال تاڵه‌بانی ده‌ستی به سه‌ردانه‌که‌ی بۆ فه‌ره‌نسا کردووه که بڕیاره
هه‌فته‌یه‌ک بخایه‌نێت و تیایدا له‌گه‌ڵ سه‌رۆکی فه‌ره‌نسی جاک شیراک کۆببێته‌وه.
حکومه‌تی فه‌ره‌نسی له دژی شه‌ڕی عێراق بوو که له سێ ساڵ له‌مه‌وبه‌ردا ڕژێمی سه‌دام حوسه‌ینی ڕووخاند، ئێستاش ژماره‌یه‌کی که‌می سه‌ربازه‌کانیان له به‌شی ناوه‌ڕاستی ڕۆژهه‌ڵاتی ووڵاته‌که‌دا جێگیرن. سه‌رۆکی عێراقی ده‌یه‌وێت داوا له کاربه‌ده‌ستانی فه‌ره‌نسی بکات له پرۆژه‌کانی گه‌شه‌کردن و بونیاتنانه‌وه‌ی هێزه‌کانی ئاسایشی عێراقدا فه‌ره‌نسییه‌کان چالاکترێک بن و ڕۆڵێکی زیاترییان هه‌بێت.
سه‌رۆک تاڵه‌بانی له میانه‌ی کۆنگره‌یه‌کی ڕۆژنامه‌وانیدا له پاریس داوای له هێزی هاوپه‌یمانانی به ڕێبه‌رایه‌تی ئه‌مه‌ریکا کرد "بۆ ماوه‌یه‌کی درێژتر له ووڵاته‌که‌دا بمێننه‌وه و نه‌ک بۆ 20 ساڵی دیکه، به‌ڵکو ته‌نها بۆ دوو بۆ سێ ساڵ دیکه،" ئه‌و کاته‌ش بۆ دامه‌زراندنه‌وه‌ی هێزه‌كانی عێراقی باشه و له پاشدا ده‌کرێت خواحافیزی له سه‌ربازه ئه‌مه‌ریکیه‌کان بکرێت. هه‌روه‌ها گوتی عێراق پێویستی به کاتی زیاتره بۆ ئه‌وه‌ی بتوانێت به‌ره‌نگاری هه‌ڵمه‌ته‌کانی تیرۆریستان له ناو عێراقدا ببێته‌وه.
له سه‌ره‌تای ئه‌م هه‌فته‌یه‌شدا، وه‌زیری به‌رگری ئه‌مه‌ریکا دۆناڵد ڕامسڤڵد گوتویه‌تی تاوه‌کو ئێستا مه‌شق و ڕاهێنان به 310 هه‌زار سه‌ربازی عێراقی کراوه و که‌لوپه‌ل بۆ هێزه‌کانی ئاسایش دابین کراوه .
له ناو ووڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکاشدا، مه‌سه‌له‌ی مانه‌وه‌ی سه‌ربازه ئه‌مه‌ریکیه‌کان له عێراق مشتومڕێکی زۆری له‌سه‌ر ده‌کرێت به تایبه‌تی له پێش هه‌ڵبژاردنه‌کانی کۆنگرسی ئه‌مه‌ریکا که بڕیاره له هه‌فته‌ی داهاتوودا به‌ڕێوه بچێت.
|
<urn:uuid:191d3726-d381-4592-b8df-c6399db4588a>
|
CC-MAIN-2017-04
|
http://www.dengiamerika.com/a/a-58-2006-11-02-voa5-89175817/944516.html
|
2017-01-17T06:58:42Z
|
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2017-04/segments/1484560279489.14/warc/CC-MAIN-20170116095119-00281-ip-10-171-10-70.ec2.internal.warc.gz
|
ckb
| 0.997013 |
Arab
| 11 |
{"ckb_Arab_score": 0.9970131516456604}
|
ڕێبه‌ری ڕادیکاڵی شیعه ئاینزاکان، موقته‌دا ئه‌لسه‌در داوای له لایه‌نگرانی و کۆمه‌ڵگای
شیعی کردووه ئارامی ڕابگرن و گوتویه‌تی فه‌رمان به هێرشی تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه له دژی چه‌کداره سونه‌کانی سه‌ر به ئه‌لقاعیده نادات که گومانیان لێده‌کرێت ده‌ستیان له ته‌قینه‌وه خویناوییه‌کانی ڕۆژی یه‌کشه‌ممه‌دا هه‌بوو.
ئه‌لسه‌در ڕۆژی دووشه‌ممه له میانه‌ی کۆنگره‌یه‌کی ڕۆژنامه‌وانیدا گوتی تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه‌ی له ڕادیکاڵه سونیه‌کان، عێراق دووچاری شه‌ڕی ناوخۆ ده‌کات.
جێی باسه، ڕۆژی یه‌کشه‌ممه له ئه‌نجامی ته‌قینه‌وه‌ی ژماره‌یه‌ک ئۆتۆمبیل له گه‌ڕه‌کی مه‌دینه‌ت سه‌در، به لایه‌نی که‌مه‌وه 46 که‌س گیانیان له ده‌ستداو زیاتر له 200 که‌سیش بریندار بوون.
هاوکات، له‌شکری ئه‌مریکی ڕایگه‌یاند که‌وا سه‌ربازێکیان له ڕۆژهه‌ڵاتی به‌غدا کوژراوه. له به‌یاننامه‌یه‌کی جوداشدا، ڕاگه‌یه‌ندراوه که ڕۆژی شه‌ممه مارینزێکی ئه‌مریکی له میانه‌ی ئۆپه‌راسیۆنه‌کانی پارێزگای ئه‌نباردا پاش بریندار بوونی گیانی له ده‌ستداوه.
|
<urn:uuid:85a32b23-76d3-4a29-9a8e-4d605e63abef>
|
CC-MAIN-2017-04
|
http://www.dengiamerika.com/a/a-58-2006-03-13-voa4-89186912/946730.html
|
2017-01-19T16:54:02Z
|
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2017-04/segments/1484560280723.5/warc/CC-MAIN-20170116095120-00097-ip-10-171-10-70.ec2.internal.warc.gz
|
ckb
| 0.999045 |
Arab
| 13 |
{"ckb_Arab_score": 0.99904465675354}
|
ئۆکرانیا به‌فه‌رمی کۆتایی هێنا به ئاگربه‌ستی جه‌ژنی قیامه له گه‌ڵ جوداخوازانی لایه‌نگری ڕوسیا و ده‌ڵێت دووباره ده‌ست به هه‌ڵمه‌ته‌کانی دژه تیرۆر ده‌کاته‌وه له‌م ده‌مه‌ی ڕوسیا هه‌ڕه‌شه‌ی تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه ده‌کات.
ڤیتالی یارما جێگری یه‌که‌می سه‌رۆك وه‌زیر به په‌یامنێرانی ڕاگه‌یاند له میانه‌ی کۆبونه‌وه‌ی کابینه‌دا ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه که‌وا هه‌نگاوی گونجاو ده‌نرێن و ده‌رئه‌نجامه‌که‌ی له‌ماوه‌یه‌کی کورت خایه‌ندا به‌دی ده‌کرێت.
یارما هه‌روه‌ها گوتیشی ئۆکرانیا له لایه‌ن وڵاته‌یه‌کگرتۆکانی ئه‌مه‌ریکاوه دڵنیاکراوه‌ته‌وه که به‌ته‌نیا جێ نامێنێت بۆ بهڕهنگاڕبوونهوهی ڕوسیا، و ئومێدی خواست که پشتیوانی ئه‌مه‌ریکا زیاتر ڕاسته‌قینه بێت.
له مۆسکۆش، سیرگیی لاڤرۆڤی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ڕوسیا به ته‌له‌فزیۆنێکی فه‌رمی ڕاگه‌یاند ڕوسیا تۆڵه‌ده‌کاته‌وه گه‌ر به‌رژه‌وه‌ندییه یاساییه‌کانی و یاخۆد خه‌ڵکی ڕوسیا هیڕشیان له‌سه‌ربکرێت. گوتیشی وه‌ڵامدانه‌وه‌ی ڕوسیا به‌هه‌مان شێوه‌ی ئۆسیتای باشوور ده‌بێت له ساڵی 2008 دا که شه‌رێکی کورت خایه‌نی له‌گه‌ڵ گورجستان لێکه‌وه‌ته‌وه.
پنتاگۆنی ئه‌مه‌ریکاش ده‌ڵێت 600 سه‌ربازی ئه‌مه‌ریکایی ڕه‌وانه‌ی پۆڵه‌ندا و باڵتیك ده‌کات وه‌ك په‌یامێک بۆ ڕوسیا وههروههابۆ دڵنیاکردنه‌وه‌ی هاوپه‌یمان و دۆسته‌کانی ئه‌مه‌ریکا.
جۆ بایدنی جێگری سه‌رۆکی ئه‌مه‌ریکا که له رۆژی سێشه‌ممه‌وه گه‌شتێکی دوو ڕۆژ خایه‌نی بۆ کیڤ ده‌ستپێکردووه ، داوای له مۆسکۆ کرد به‌ڵێنه‌کانی بۆ ده‌ست هه‌ڵگرتن له پشتیوانکردنی جوداخوازانی لایه‌نگری ڕوسیا به‌جێبهێنیت.
|
<urn:uuid:0755efcf-768f-4473-acff-0f393e797d88>
|
CC-MAIN-2017-04
|
http://www.dengiamerika.com/a/1899529.html
|
2017-01-23T06:36:23Z
|
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2017-04/segments/1484560282140.72/warc/CC-MAIN-20170116095122-00399-ip-10-171-10-70.ec2.internal.warc.gz
|
ckb
| 0.999546 |
Arab
| 12 |
{"ckb_Arab_score": 0.9995464086532593}
|
هەر لە سەرەتاکانی هاتنە ئارای بیری توندڕەوییەوە لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا، بەشێک لە میدیاکان ڕۆڵێکی بەرچاویان هەبووە لە بەرەنگاربوونەوەی ئەم جۆرە بیرکردنەوەیەدا.
بەرەنگاربوونەوەکەش هەر تەنها لەوەدا سنوردار نییە کە توندوتیژییەکانی توندڕەوان ڕەت بکاتەوە بەڵکو لە هێنانە ئارای گوتارێکدا بووە تا بتوانێت متمانەیەک لە ناو ڕای گشتیدا دروست بکات و بیکاتە یەکێک لە کۆڵەکەکانی دیالۆگێکی بابەتییانە لەگەڵ ڕای گشتیدا کە تەوەری سەرەکی لە چوارچێوەی ئەو پرسیارانەدا بسوڕێتەوە کە پەیوەندییان بە تاکەکانی کۆمەڵگاوە هەیە لەوانە بۆچی پێویستە بەرەنگاری توندوتیژییەکان ببینەوە؟
میوانی بەرنامە:
ئەکرەم فەرەیدون، مامۆستای ڕاگەیاندن لە زانکۆی سەڵاحەدین.
هه‌رێمی کوردستانی عێراق له‌م چه‌ند ساڵه‌ی ڕابردوودا بۆته مه‌یدانێکی پان و به‌رینی ململانێ ناوخۆیی و ده‌ره‌وه‌ییه‌کان. ڕووداوگه‌لێکی زۆر له‌م هه‌رێمه‌دا هه‌ن، به‌ڵام ئایا میدیا توانیویه‌تی له‌سه‌ر یه‌ک به یه‌کی ئه‌و ڕووداوانه ڕایه‌کی گشتی دروست بکات؟ ئه‌گه‌ر نه‌یتوانیوه ئایا که‌موکوڕی له کۆمه‌ڵگادایه یان له میدیادا؟
لەوەتای شەڕی توندڕەوان لەگەڵ هەرێمی کوردستاندا دەستی پێکردووە وتارێکی زۆر و بەرنامەی زۆریشی لەسەرکراوە بەڵام وەکو هەر لە ناو هەرێمەوە ئاماژەی پێکراوە ئەم کارانەی میدیا نەیانتوانیوە هەر هیچ نەبێت گوتاری ڕۆژی هەینی ژمارەیەک لە مزگەوتەکان هێور بکەنەوە کە وەک دەگوترێت بریتین لە هاندان بۆ توندوتیژی.
هەندێکی تریش گازەندەیان لە بێ سەر و بەری میدیا و پەڕتەوازەیی میدیا و تێکەڵ و پێکەڵی لە ڕوماڵکردنی ڕووداوەکاندا هەیە.
ئایا میدیا له شه‌ڕی دژی ڕێکخراوی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی‌دا توانیویه‌تی گوتارێکی هاوبه‌شی به‌رپه‌رچ ده‌ره‌وه‌ی ئایدیۆلۆژیای ڕق و کینه به‌رهه‌م بێنێت؟
له‌م قه‌یرانه سیاسی و ئابوریانه‌ی هه‌رێمی کوردستاندا، ئایا میدیا ده‌توانێت به‌رچاوڕوونییه‌ک به خه‌ڵک بدات؟
به‌هۆی ئه‌م قه‌یرانانه‌وه کۆمه‌ڵگای کوردی له‌ژێر هه‌ڕه‌شه و مه‌ترسی تێکچوونی شیرازه‌ی ئاشتی کۆمه‌ڵایه‌تیدایه، ئایا میدیای کوردی چۆن ده‌توانێت ئارامی له شه‌قامدا بپارێزێت؟
(ئەکرەم فەرەیدون) پسپۆڕی میدیا لە زانکۆی سەڵاحەدین لە بەرنامەی (لەگەڵ ڕووداوەکاندا) وەڵامی ئەم پرسیارانە و پرسیار و سەرنجەکانی ئێوەی ئازیزیش دەداتەوە:
|
<urn:uuid:b5a9a9f4-43be-4597-856b-b57367d6bc75>
|
CC-MAIN-2017-04
|
http://www.dengiamerika.com/a/3086331.html
|
2017-01-16T17:15:52Z
|
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2017-04/segments/1484560279224.13/warc/CC-MAIN-20170116095119-00406-ip-10-171-10-70.ec2.internal.warc.gz
|
ckb
| 0.965953 |
Arab
| 14 |
{"ckb_Arab_score": 0.9659526348114014, "sdh_Arab_score": 0.023271365091204643, "hac_Arab_score": 0.01072719506919384}
|
گابریێل گارسیا مارکێز
|گابریێل گارسیا مارکێز
Gabriel García Márquez
مارکێز لە ساڵی ٢٠٠٢
|لەدایکبوون||٩ی ئازاری ١٩٢٧
ئارکاتاکا، کۆلۆمبیا
|مردن||١٧ی نیسانی ٢٠١٤
(٨٧ ساڵ ژیاوە)|
مەکسیکۆ سیتی، مەکسیک
|نەتەوە||کۆلۆمبی|
|پەروەردە||زانکۆی کارتاجینا|
|جۆر||ڕۆمان، کورتەچیرۆک|
|کارە بەرچاوەکان||سەد ساڵ تەنیایی، خۆشەویستی لە سەردەمی کۆلێرادا|
|خەڵاتە بەرچاوەکان||خەڵاتی نۆبێلی وێژە - ساڵی ١٩٨٢|
|واژوو|
پێرست
ژیاننامە[دەستکاری]
گابریێل گارسیا مارکێز ڕۆمانووس و ڕۆژنامەوان و بڵاوکەر و سیاسەتمەدارێکی وڵاتی کۆلۆمبیا بوو. لە ڕێکەوتی ٦ی ئازاری ١٩٢٨ لە گوندی ئارکاتاکای ناوچەی سانتامارای کۆلۆمبیا لەدایک بوو. خێزانی گارسیا بەھۆی ھەژاری و نەداری ئەرکی بەخێۆکردن و گەورەکردنی گارسیای منداڵ بەباوەگەورەی دەستپێرن.
ئەو ماوەی لەلای باپیری بوو گابرێلی منداڵ ھەموو رۆژێک بۆ ماوەی چەند کاتژمێرێک گوێی لەحیکایەت و چیرۆکەکانی باوەگەورەی دەگرێ و ئەو بابەتە ھێندە کاریگەری لەسەر گابریێل دادەنێ کەناوبراو دواتر دەنووسێ ھەست دەکەم سەرجەمی نووسراوەکانم دەربارەی ئەزموونەکانم لەباوەگەورەو رابردووەکانی باو‌و باپیرانمەوەیە.
دواتر گابریێل لە ھەشت ساڵیدا باوەگەورەی لەدەست دەدات و دایە گەورەشی بەھۆی پیری و پەککەوتوویی چاوی لەدەست دەدات و کوێر دەبێ. ھەر بۆیە گابرابرێلی مێرمنداڵ بۆ جارێکی‌تر بۆ لای خێزانەکەی دەگەڕێتەوەو بەشێوەی فەرمی دەست بەخوێندن لەقووتابخانەکان دەکات. گابریێل لەخوێندنگە سەرەتاییەکەی شاری "سوکری" بەنووسینی شیعر‌و کێشانی کاریکاتێر ناوبانگ دەردەکات و بەھۆی بێدەنگبوون و سەرقاڵبوون بەکارەکانی لەقووتابخانە بە «گابرێلی پیرە پیاو» دەناسرێ.
خوێندن[دەستکاری]
ساڵی ١٩٤٠ و لەتەمەنی ١٢ ساڵیدا بورسی خوێندن بۆ خوێندکارانی زیرەک وەردەگرێ روو لەقووتابخانەیەکی سەر بەکەنیسە لەشاری زیپاکیورای نزیک پایتەختی کۆلۆمبیا دەکا. پاش ھەفتەیەک مانەوە لەقووتابخانەکە واز لەخوێندن دێنێ و بۆ ماڵەوە دەگەڕێتەوە.
دواتر گابرێلی گەنج دەست بەنووسین دەکات و یەکەم نووسراوەکانی لەساڵی ١٩٤١ و لە رۆژنامەی «جوین تودەێی» تایبەت بە خوێندکارانی کۆلۆمبیا بڵاودەکاتەوەو لەساڵی ١٩٤٧ بۆ درێژەدانی خوێندن روو لەزانکۆی بۆگۆتا دەکات و دەست بەخوێندنی یاسا دەکات.
گابریێل ھاوشێوەی زۆربەی نووسەرانی گەورەی جیھان پێیوایە کەزانکۆ ھیچ چێژ‌و خۆشییەکی زانستی پێ نابەخشێ و ھەربۆیە بەجێگەی سەعیکردن و خوێندنی کتێبەکانی زانکۆ روو لەخوێندنەوەی شیعر‌و گەڕانی بێ ئەنجام بەناو شەقامەکانی شاردا دەکات.
خوێندنەوە[دەستکاری]
لە چێشتخانە گەڕۆکەکان و لەکوچەو کۆڵانەکاندا خورادن دەخوات، بەردەوام جگەرە دەکێشی و روو لەخوێندنەوەی ئەدەبیاتی سۆسیالیستی و بەرھەمەکانی نووسەران و شاعیرانی چەپی ئەو سەردەمی جیھان دەکات.
خوێندنەوەی کتێبەکانی کافکای بەناوبانگ ژیانی دەگۆڕێ و گابریێل لەوتووێژو نووسراوەکانی دواتریدا باس لەکاریگەرییەکانی خوێندنەوەی بەرھەمەکانی کافکا لەسەر ژیانی دەکات.
نووسین[دەستکاری]
گابریێل گارسیا مارکیز لەساڵی ١٩٤٦ بەشێوەی جدی دەست بەنووسین دەکات و یەکەم چیرۆکی بەناوی سێھەمین دەست لە کارکێشانەوە لەرۆژنامەی ئال بۆگاتا بڵاودەکرێتەوە. پاش بڵاوبوونەوەی کورتە چیرۆکەکە، چەندین چیرۆکیتر دەنووسێ و لەھەمان رۆژنامەدا بڵاوی دەکاتەوە.
خەڵاتی نۆبێل[دەستکاری]
ساڵی ١٩٨٢ لێژنەی ھەڵبژاردنی خەڵاتی نۆبێلی ئەدەبیات لە وڵاتی سوید بەتێکڕایی دەنگ رۆمانی سەد ساڵ لە تەنیایی بەباشترین بەرھەم ھەڵدەبژێرن و خەڵاتی نۆبڵی ئەدەب بەگابریێل دەبەخشن. "سەد ساڵ تەنیایی" بە خێرایی ھەموو سنوورەکانی جیھان دەبڕی و وەردەگێڕدرێتە سەر زۆربەی زمانەکانی جیھان.
وێژە[دەستکاری]
مارکیز پێشەنگی فۆرمی ئەدەبی ریالیزمی جادوویی بوو، ئەگەرچی سەرجەمی بەرھەمەکانی سەر بەو قووتابخانە نین، بەڵام رەخنەگران گرنگی بەو لایەنەی نووسینەکانی مارکێز دەدەن.
ڕۆمانەکان[دەستکاری]
گابریێل دواتر چەندین ڕۆمان دەنووسێ و سەرجەمی رۆمانەکان ناوبانگی گەورەی جیھانی بۆ خۆیان دەستەبەر دەکەن. ئەوانیش؛ عەشق و شەیتان، ڕاپۆرتێک سەبارەت بە ڕفاندن، یادەوەری خۆشەویستە خەمناکەکانی من، کاتژمێری شووم، تۆفانە گەورەکە و چەندان رۆمانی تر بەرھەمەکانی دواتری گابریێل گارسیا مارکێزن.
نەخۆشی[دەستکاری]
گابریێل گارسیا مارکیز ساڵی ١٩٩٩ تووشی نەخۆشی شێرپەنجە دەبێ و تا دوایین ساتەکانی ژیانی لەژێر چاودێری پزیشکدا بوو. ئەو ھەرئەو ساڵ واتە ساڵی ١٩٩٩ بووە پیاوی ساڵی ئەمریکای لاتین و ساڵی ٢٠٠٠ بەسەدان ھەزار کەس لەخەڵکی کۆلۆمبیا داوایان لەناوبراو کرد بێتە سەرۆک کۆماری وڵاتەکەیان و بەڵام داواکەی قبووڵ نەکردن.
وەسیەتنامە[دەستکاری]
کۆتایی ژیان[دەستکاری]
نووسەری ڕۆمانی بەناوبانگی جیھانی سەد ساڵ لە تەنیایی سەرەنجام بۆ ھەمیشە ماڵئاوایی لە جیھان و لەئەدەبیات کرد‌و جیھانی ئەدەبی ھەتیوو خستەوە. گابریێل گارسیا مارکیز ئەستێرە پرشنگدارەکەی ئاسمانی ئەدەبی جیھان لەتەمەنی ٨٧ ساڵیدا ڕۆژی پێنجشەممە ١٧ی نیسانی ٢٠١٤ گیانی لەدەست دا.
|
<urn:uuid:86ac84e2-a950-4b15-91b3-4a7a0c819920>
|
CC-MAIN-2017-04
|
https://ckb.wikipedia.org/wiki/%DA%AF%D8%A7%D8%A8%D8%B1%DB%8C%DB%8E%D9%84_%DA%AF%D8%A7%D8%B1%D8%B3%DB%8C%D8%A7_%D9%85%D8%A7%D8%B1%DA%A9%DB%8E%D8%B2
|
2017-01-17T23:25:02Z
|
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2017-04/segments/1484560280128.70/warc/CC-MAIN-20170116095120-00314-ip-10-171-10-70.ec2.internal.warc.gz
|
ckb
| 0.981931 |
Arab
| 52 |
{"ckb_Arab_score": 0.981930673122406, "sdh_Arab_score": 0.01107556838542223}
|
جۆن مەکین سیناتۆری ئەمریکا کە کەسایەتییەکی دیاری ناو پارتی کۆماری ئەمریکایە بە رەسمی پشتیوانی خۆی بۆ دۆناڵد ترامپی کاندیدی کۆمارییەکان بۆ پۆستی سەرۆکایەتی ئەمریکا کشاندەوە .
مەکین رایگەیاندووە دوای ئاشکرابوونی رەفتارو لێدوانە نەشیاوەکانی ترامپ بەرامبەر بە ژنان ئەستەمە بەردەوام بم لە پشتیوانی کردنی دۆناڵد ترامپ ، مەکین لەگەڵ ئەوەی پشتیوانی خۆی بۆ ترامپ کشاندەوە رەتیشی کردەوە کە لەبەرامبەردا پشتیوانی لە ھیلاری کلینتۆن بکات.
ئاشکرابوونی تۆمارێکی دەنگی دۆناڵد ترامپ کە مێژووەکەی دەگەرێتەوە بۆ ساڵی ٢٠٠٥ کە تیایدا ترامپ زۆر بەشێوەیەکی نەشیاو باسی ژنان دەکات و شانازی بەتواناکانی خۆیەوە دەکات لە سەرنج راکێشانی ژناندا لە ئەمریکا کاردانەوەی زۆری لێکەوتەوە ، ئەو لێدوانانە لە ناو ھەردوو پارتی کۆماری و دیموکراتەکان بە سوکایەتی کردن بە ژنان وەسف کرا .
بەھۆی ئاشکرابوونی ئەو تۆمارەشەوە ژمارەیەکی بەرچاو لە کەسایەتییە دیارەکانی ناو کۆمارییەکان رەخنەیان لە ترامپ گرت لەوانەش "پۆل رایان" سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریکا و میت رۆمنی و جاسون شافییزی سەرۆکی لیژنەی چاکسازی حکومی لە ئەنجومەنی نوێنەران و راینس بریبیس سەرۆکی لیژنەی نیشتیمانی کۆمارییەکان و ژمارەیەکی دیار لە سیناتۆرەکانی ئەمریکا رەخنەی توندیان لە ترامپ گرت .
ئاشکرابوونی ئەو ئابروو چوونەوەی ترامپ لە کاتێکدایە کە بریارە ئەمرۆ دووەم دیبەیتی نێوان ھیلاری کلینتۆن و دۆناڵد ترامپدا بەرێوەبچێت .
|
<urn:uuid:14b489ff-949b-48c6-85bc-9280676d0a66>
|
CC-MAIN-2017-04
|
http://www.kurdsat.tv/?p=15062
|
2017-01-19T23:32:49Z
|
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2017-04/segments/1484560280761.39/warc/CC-MAIN-20170116095120-00027-ip-10-171-10-70.ec2.internal.warc.gz
|
ckb
| 0.86545 |
Arab
| 2 |
{"ckb_Arab_score": 0.8654503226280212, "sdh_Arab_score": 0.11996132135391235, "hac_Arab_score": 0.014562886208295822}
|
به‌پـێی ئه‌و هه‌واڵانه‌ی له شـاری موسڵی باکوری عێراقه‌وه دێن، کۆمه‌ڵی چه‌کداری توندڕه‌وی ناسراو به ده‌وڵه‌تی ئیسلامی له عێراق و شام (داعش) ده‌سـتیانکردووه به تێـکدانی کڵێساکانی ئه‌و شـاره و هه‌روه‌ها گۆڕی که‌سایه‌تی ئیسلامی ئبن ئه‌لئه‌سیر ئهلجزری یان تێـکداوه.
ئه‌میر گۆران په‌یامنێری ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا له ناوچه‌ی موسڵ ده‌ڵێت به‌پـێی چه‌ند شـایهتحاڵێـک و هه‌روه‌ها قسه‌ی ڕۆژنامه‌وانێـکی مه‌سیحی له نیوه‌ڕۆی ڕۆژی دووشه‌ممه‌وه چه‌کدارانی داعش ده‌سـتیانکردووه به هه‌ڵمه‌تی سوتاندن و ڕوخاندنی کڵێساکانی موسڵ.
ڕۆژنامه‌وانه‌که گوتویه‌تی هه‌تا ئێسـتا له به‌شی ڕۆژئاوای موسڵ 6 کڵێسـایان سووتێنراون و ڕوخێندراون.
|
<urn:uuid:a292b935-5954-43d6-b3f1-3a6cec453bcc>
|
CC-MAIN-2017-04
|
http://www.dengiamerika.com/a/1937966.html
|
2017-01-22T08:16:51Z
|
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2017-04/segments/1484560281419.3/warc/CC-MAIN-20170116095121-00421-ip-10-171-10-70.ec2.internal.warc.gz
|
ckb
| 0.999065 |
Arab
| 13 |
{"ckb_Arab_score": 0.9990654587745667}
|
رژێمی ئێرانی پێیوایە سەرکەوتووبووە لە شەڕی حەلەبدا و هەوڵیداوە ئەمە لە بەیاننامە فەرمییەکانیدا رەنگبداتەوە کە دوای ئەم شارەی سوریا کەوتە دەستی ئەو میلیشیایانەی لەلایەن سوپای پاسدارانی ئێرانەوە پێشڕەویی دەکران، پسپۆڕان بە دیارونایان وت.
دەشڵێن سەرکەوتنی ئێران، کە خۆی دەبینێتەوە لە کۆنترۆڵی راستەوخۆی بەسەر چەند بەشێکی سوریادا، لەنێویاندا حەلەب، گڕی دابەشبوونی تائیفی خۆشدەکات لە سوریا و ناوچەکەشدا.
لە ژمارەیەکی زۆر لە وێنە و ڤیدیۆی بڵاوکراوەدا، فەرماندەی هێزی تایبەتی قودس قاسم سلێمانی دەبینرێت لە حەلەب و قەڵاکەیدا دەسوڕێتەوە -- بەمەش تێوەگلانی راستەوخۆی ئێران لە سوریادا دەردەخەن.
زۆر کەسایەتی باڵای ئێرانییش بەیاننامەیان دەرکرد و سەرکەوتنەکەیان بەرز نرخاند.
سکرتێری کۆڕبەندی جیهانیی رابونی ئیسلامی ئێرانی عەلی ئەکبەر ویلایەتی وتی "سەرکەوتن"ەکە لە حەلەب زۆر "هاوکێشەی ناوچەیی" دەگۆڕێت.
جێگری فەرماندەی پاسداران حسێن سەلامی وتی: "ئەمڕۆ، لەژێر تیشکی سەرکەوتنی هێزە بەرگریکارەکان و گرتنەوەی حەلەبدا، دوبارە سەرکەوتنێکی ئاشکرامان بینی."
وەزیری بەرگری ئێران عەمید حسێن دەهقان "سەرکەوتنەکان"ی رژێمی سوریا و هاوپەیمانانی لە حەلەب ناوزەدکرد بە "خاڵێکی گرنگ لە جەنگەکەدا کە لەلایەن بەرەی بەرگریکار دژی تیرۆرستان و توندڕەوانەوە پێشڕەویی دەکرێت."
توێژەری سەنتەری شەرق بۆ توێژینەوە ناوچەیی و ستراتیژییەکان فەتحی سەیید کە تایبەتمەندە لە کاروباری ئێران‌دا وتی: "لە چاودێریکردنی ئەو روداوانەی لە شاری حەلەب رویاندا، کە بە ئابڵوقەی میلیشیاکانی سەر بە پاسداران و هەندێك سەربازی ئاسایی سوریا دەستیپێکرد، دەتوانین دڵنیابینەوە لەوەی ئێران سوربوو لەسەر شکستپێهێنانی هەر ئاگربەستێك و بەردەوامبوونی شەڕە خوێناوییەکە."
بە دیارونای وت: "راپۆرتەکان لە حەلەبەوە ئەوە پشتڕاستدەکەنەوە کە میلیشیاکانی سەربە [پاسداران] جارێك شکستیان بە پڕۆسەی راگواستن هێنا، تا پڕۆسەکە ببەستنەوە بەو بەرژەوەندییانەی لە ناوچەکانی دیکەدا هەوڵی بەدەستهێنانیان دەدا."
وتی رژێمی ئێرانی راگواستنی حەلەبی هەڵپەسارد بە سوربوون لەسەر ئەوەی دەبێت مەدەنییەکانی گوندەکانی فۆعە و کەفرایای ژێردەستی ئۆپۆزسیۆن یەکەم جار بگوازرێنەوە.
وتیشی ئەمە "درێژکراوەی شانۆیەکی ئێرانی بوو کە وێنای دەستێوەردانی ئێران و میلیشیاکانی دەکرد وەك جەنگێکی پیرۆزی ئاینی کە مەبەستیەتی شیعەکان بپارێزێت و رزگاریان بکات لەو هێرشەی کە لەسەریانە لەلایەن میلیشیا سوننەکانەوە".
سەیید وتی پێشێلکاریی بە ئەنقەستی ئاگربەست لە حەلەب نەك هەر جەنگی سوریا درێژدەکاتەوە، بەڵکو هانی گروپە توندڕەوەکان دەدات، بەتایبەت بەرەی نوسرە، کە ئێستا بە بەرەی فەتحی شام ناسراوە و "دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و شام" (داعش)، بۆ بەردەوامبوون لەسەر چەوساندنەوەی هاوڵاتیان.
کۆمسیۆنی لێکۆڵینەوەی سوریای نەتەوە یەکگرتووەکان 14 کانونی یەکەم رایگەیاند کە چەند راپۆرتێکی بەدەستگەیشتووە ئاماژە بەوە دەکەن چەکدارانی ئۆپۆزسیۆن، لەنێویاندا چەکدارانی بەرەی نوسرە، رێ لە هاوڵاتیان دەگرن لە حەلەب هەڵبێن، تا وەك قەڵغانی مرۆیی بەکاریان بهێنن .
وتی دەستێوەردانی پاسداران لە ئاگربەستی سوریادا "پاساوێك دەداتە ئەم گروپانە" بۆ بەردەوامبوون لە کردە تیرۆرستییەکانیان وەك ئامرازێکی تۆڵەکردنەوە دژی پاڵپشتیی ئێران بۆ رژێمی سوریا.
سەیید وتی سوربوونی رژێمی ئێرانی لەسەر گرتنەوەی حەلەب لە چەند ئاستێک‌دا جێی بایەخە، بە ئاماژەکردن بەوەی شارەکە ناوەندی سەرنجی میدیایی و سیاسیی جیهان بوو.
وتی، "وادەردەکەوت هەرکەسێك کۆنترۆڵی شارەکە بکات کۆنترۆڵی مەیدانی سوریاشی کردووە،" وتیشی کە "بەیاننامە ئێرانییەکان کە دوای کەوتنی حەلەب هاتن بەبێ گومان مەبەستیان بوو ئەو پەیامە بڵاوبکەنەوە کە دەستێوەردانی ئێران چیتر شاراوە نیە بەڵکو بوونی راستەوخۆی سەربازیی هەیە".
وتی ئێران هەوڵیداوە نفوزی خۆی لە ناوچەکەدا فراوانبکات "لەڕێی میلیشیا تائیفیەکانەوە کە لەم وڵاتانەدا چاندوونی، کە پێشڕەویی دەکرین لەلایەن حیزبوڵای لوبنانی، هێزی قودس، میلیشیای حەرەکاتی نوجەبا و هەندێکی دیکە".
وتیشی پاسداران بووەتە ئامرازی ناسەقامگیریی لەم ناوچانەدا بەهۆی ئەو کۆنترۆڵەوە، کە نزیکترە لە داگیرکارییەوە و لە داهاتووشدا هۆکارێکی هەمیشەیی پشێویی و ململانێ زیاد دەکات.
توێژەری سیاسیی عەبدولنەبی بەککار بە دیارونای وت: "شەڕی حەلەب چەندین دەلالەتی هەیە، لەنێویاندا بەشداریی راستەوخۆی ئێران لە جەنگی سوریادا."
وتی ئەمە ئاشکرا بوو دوای کەوتنی خۆرهەڵاتی حەلەب و ئەو لێدوانانەی لەلایەن فەرماندە سەربازییە ئێرانییەکانەوە راگەیەندران، سەرەڕای دەرکەوتنی نێو خەڵکی سلێمانی لە شەقامەکانی حەلەب.
وتی پاسداران هەوڵدەدات ئەوە زەقبکاتەوە کە "ئێران سەرکەوتوو بووە لە جەنگی حەلەبدا، کە هەوڵدەدات ئەمەش وەك کۆتایی قەیرانی سوریا وێنا بکات".
خوێندکاری دکتۆرا لە زانکۆی قاهیرە شەیار تورکۆ، کە توێژینەوە لە دارایی پاسداران دەکات، وتی لێدوانە ئێرانییەکان لە دەمی کەوتنی حەلەبدا بۆ میلیشیاکانی سەر بە پاسداران هەوڵیاندەدا وەك "سەرکەوتنێکی گەورەی ئاینی" وێنای بکەن.
بە دیارونای وت ئەمە بەهۆی ئەوەوەیە "ئێران بەردەوامە لە گردکردنەوەی تائیفی لە ناوچەکەدا بۆ تەئکیدکردنەوە لە بوونی خۆی وەك پاڵپشتکار و پارێزەری شیعە و عەلەوییەکان".
وتی: "سەرکەوتنی حەلەب تەنیا ئەڵقەیەکی دیکەیە لە فراوانخوازیی ئێرانی لە سوریا، کە بەشێوەیەکی سروشتی پەیوەستە بە بڵاوبوونەوەی ئێرانی لە خۆرهەڵاتی ناوەڕاستدا."
تورکۆ وتی پاسداران سوربوو لەسەر سەرکەوتن لە حەلەب، چونکە زۆر پێویستی بە "زیادکردنی هاندەربوو بۆ بەرزکردنەوەی ورەی گروپە چەکدارەکان کە لە جەنگی سوریادا پێشڕەوییان دەکات".
وتی بەدەر لەوەش، جاڕدانی خێرای سەرکەوتن لەلایەن رژێمی ئێرانیەوە نەخشەی داهاتووی ناوچەی حەلەب دیاریدەکات، کە تیایدا بوونی ئێران حەلەب بە لازقیە، دیمەشق و دەوروبەری دیمەشقەوە دەبەستێتەوە.
تورکۆ وتی رژێمی ئێرانی هەوڵدەدات پشتێنەیەك دروستبکات بۆ پاراستنی دیمەشق و "دڵنیابوونەوە لە ئامادەیی دورمەودای بە راگرتنی سەرکردەی دەوڵەت کە هاوپەیمانی خۆیەتی".
|
<urn:uuid:8f153a2c-65ee-4c91-9d6a-f3dd8daf588b>
|
CC-MAIN-2017-04
|
http://diyaruna.com/ckb/articles/cnmi_di/features/2017/01/05/feature-01?change_locale=true
|
2017-01-24T17:12:54Z
|
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2017-04/segments/1484560285001.96/warc/CC-MAIN-20170116095125-00237-ip-10-171-10-70.ec2.internal.warc.gz
|
ckb
| 0.772197 |
Arab
| 24 |
{"ckb_Arab_score": 0.772197425365448, "sdh_Arab_score": 0.16614659130573273, "hac_Arab_score": 0.061587270349264145}
|
نزیکه‌ی هه‌فته‌یه‌ک له‌مه‌وبه‌ر له پارێزگای موسڵی باکوری عێراق چه‌ند حاڵه‌تێـکی نه‌خۆشی په‌تای خوێن به‌ربوون ڕاگه‌یه‌ندرا و بووه مایه‌ی مه‌ترسی.
سه‌باره‌ت به‌م نه‌خۆشـیـیه هاوکارمان حه‌یده‌ر که‌ریم گفتوگۆی له‌گه‌ڵ دکتۆر به‌ختیار که‌ریم له زانکۆی جۆنس هاپکنزی ویلایه‌تی مه‌ریلاند کردووه.
دکتۆر به‌ختیار ده‌ڵێت ئه‌مه نهخۆشـیـیهکی ڤایرۆسیـیه تووشی مرۆڤ و ئاژه‌ڵ ده‌بێت، وه زیاتر ئه‌و گه‌نه‌یه‌ی له‌سه‌ر ئاژه‌ڵه ئه‌م ڤایرۆسه هه‌ڵـده‌گرێت و ده‌بێته هۆکاری ئه‌وه‌ی ئه‌م نه‌خۆشـیـیه بڵاوبـبێته‌وه و زۆر جاریش پـێی ده‌ڵێن په‌تای کهنگۆ یان په‌تای خوێن به‌ربوون.
ده‌شڵێت ئه‌م نه‌خۆشـیـیه پـێش 50 سـاڵ له وڵاتی ڕووسیا و ده‌وروبه‌ری دۆزرایه‌وه و پاشـان له سـاڵی 1969 له ئه‌فریقا خه‌ڵـکێـکی زۆر تووشی بوون و ئێسـتاش له باکوری خۆرئاوای وڵاتی چین هه‌یه و له زۆربه‌ی وڵاته ئاسیاویـیهکان و هیندستان و باشوری ئه‌وروپا و ئه‌فریقا و ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست.
پاشـان دکتۆر به‌ختیار باس له چۆنـیهتی بڵاوبوونه‌وه‌ی نه‌خۆشیـیه‌که ده‌کات و ده‌ڵێت ڤایرۆسی ئه‌م نه‌خۆشـیـیه زیاتر له ناو ئه‌و گه‌نه‌یه‌ی له‌سه‌ر ئاژه‌ڵدا هه‌یه، وه ئه‌و گه‌نه‌یه ده‌توانێت نه‌خۆشیـیه‌که تووشی مرۆڤ بکات و به تایبه‌تی ئه‌و که‌سـانه‌ی که مه‌ڕ و ماڵات و ئاژه‌ڵ به‌خێو ده‌که‌ن، چونکه ئه‌گه‌ری زۆره ئه‌و گه‌نه‌یه بێته سه‌ر مرۆڤه‌کان و گازیان لێبگرێت و نه‌خۆشـیـیه‌که‌یان تووش بکات.
ده‌ڵێت نیشـانه‌کانی ئه‌م نه‌خۆشـیـیه له سه‌ره‌تادا وه‌کو هه‌ڵامه‌ت وایه، بۆ نموونه سه‌رئێشه، به‌رزبوونه‌وه‌ی تا، ژان له پـشـت و ئه‌ژنۆکان و قۆڕگ و گه‌ده، ڕشانه‌وه، سووربوونه‌وه‌ی چاو. ده‌شڵێت ئه‌گه‌ر بێت و نه‌خۆشـیـیه‌که بۆ سێ تا چوار ڕۆژ به‌رده‌وامبێت ئه‌وا باری ته‌ندروسـتی نه‌خۆشه‌که خراپـتر ده‌بێت و ڕه‌نگی زه‌رد ده‌بێت و تووشی خوێن به‌ربوون ده‌بێت له لووتیـیهوه و هه‌روه‌ها له ژێر پـێسـتی خوێنی مه‌یو به‌دی ده‌کرێت.
دکتۆر به‌ختیار ده‌ڵێت به‌پـێی ئه‌و ئامارانه‌ی له‌به‌ر ده‌سـتدایه له نێوان 9 تا 50 له سه‌دی ئه‌و که‌سـانه‌ی تووشی ئه‌م نه‌خۆشـیـیه ده‌بن و چاره‌سه‌ریان بۆ ناکرێت گیانیان لهدهسـتدهدهن. ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی گفتوگۆكه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 7:49 خوله‌كه.
|
<urn:uuid:457642e7-5679-47d2-86d8-1b7122b3a30c>
|
CC-MAIN-2017-04
|
http://www.dengiamerika.com/a/bextiyar-kerim-17may10-93923404/958144.html
|
2017-01-16T14:59:04Z
|
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2017-04/segments/1484560279189.36/warc/CC-MAIN-20170116095119-00327-ip-10-171-10-70.ec2.internal.warc.gz
|
ckb
| 0.999383 |
Arab
| 13 |
{"ckb_Arab_score": 0.9993830323219299}
|
<!-- IMAGE -->
سه‌بری به‌همه‌نی ئه‌ندامی ده‌سـته‌ی به‌ڕێوه‌به‌رێتی کۆمه‌ڵه ڕه‌وتی یه‌کگرتنه‌وه له گفتوگۆیه‌کدا له‌گه‌ڵ هاوکارمان جانی دیلان ده‌ڵێت ئه‌م هه‌ڵبژاردنه‌ی که بڕیاره له 7 ی مانگی سێ له عێراقدا به‌ڕێوه‌بچێت کاریگه‌ریـیه‌کی زۆری ده‌بێت له‌سه‌ر دۆخی کورد به گشـتی و دۆخی کورد باشور به تایبه‌تی. ده‌شڵێت سه‌ره‌ڕای هه‌موو کێشه‌کانی باشوری کوردسـتان، به‌ڵام بوونی ده‌سه‌ڵاتێـک له کوردسـتان و ماڵێـکی ئازادکراو بۆ کورد خۆی له خۆیدا پاڵپـشـتێـکی باشه بۆ کوردی پارچه‌کانی دیکه، بۆیه هیوادارین کورد ده‌سـتکه‌وتی زیاتر له باشور به‌ده‌ستبهێنێت و له‌و دهسـتکهوتانهشدا بتوانرێت بۆ قازانجی کورد به گشتی که‌ڵک وه‌ربگیرێت. ده‌شڵێت ئێمه‌ی کوردی به‌شه‌کانی دیکه‌ی کوردسـتان به تایبه‌تی کوردی ڕۆژهه‌ڵات که تێـکهڵاویـیهکی زیاترمان له‌گه‌ڵ باشوردا هه‌یه هیوای سه‌رکه‌وتن و ده‌سـتکه‌وتی زیاتر بۆ گه‌له‌که‌مان له‌وێ ده‌خوازین.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی گفتوگۆكه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 6:46 خوله‌كه.
|
<urn:uuid:779db219-8244-4974-833d-24dbc19eb454>
|
CC-MAIN-2017-04
|
http://www.dengiamerika.com/a/a-58-2010-02-28-voa7-89537472/957305.html
|
2017-01-20T07:47:05Z
|
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2017-04/segments/1484560280801.0/warc/CC-MAIN-20170116095120-00051-ip-10-171-10-70.ec2.internal.warc.gz
|
ckb
| 0.994227 |
Arab
| 8 |
{"ckb_Arab_score": 0.9942272901535034}
|
سه‌رۆكی به‌شی كوردی ده‌نگی ئه‌مریكا، هومه‌ر شێخموس له‌گه‌ڵ جـێـگری سه‌رۆكی
پـێشـوی سوریا، به‌ڕێز عبدول حه‌لیم خه‌دام گفتوگۆیه‌كی سازكردووه.
تيايدا به‌ڕێز عبدول حه‌لیم خه‌دام باسی ئه‌و هۆیانه ده‌كات كه وای لێ كردووه ڕژێمی سوریا بهجێـبهێڵێـت و ناڕه‌زایی خۆی ده‌ربڕێ به‌رامبه‌ر به بوونی سوریا به كارتـێـك له ده‌ستی ئێران. گوتیشی به‌م نزیكانه به‌رنامه‌ی گۆڕانـكاریهكهی بڵاو ده‌كاته‌وه و ئاماژه‌شی كرد به خاڵه بنهڕهتـیـیهكانی.
ده‌رباره‌ی كوشتنه‌كه‌ی سه‌رۆك وه‌زیری پـێـشوی لوبنان، ڕه‌فیق ئه‌لحه‌ریری، جارێـكی دیكه دووپاتی كرده‌وه كه سه‌رۆكی سوری به‌شار ئه‌لئه‌سه‌د و ده‌ورو پـشتهكهی ده‌ستیان تیایدا هه‌یه.
ئه‌مانه و چه‌ندین بابه‌تی تر ده‌توانن گوێبیستی بن، له ڕێـگه‌ی كلیكـكردنی ئه‌و ئۆدیۆ فایلانه‌ی سه‌ره‌وه.
|
<urn:uuid:879aaee4-f66f-4ceb-808b-a4d202f21e7a>
|
CC-MAIN-2017-04
|
http://www.dengiamerika.com/a/a-58-2006-02-10-voa1-89185597/946467.html
|
2017-01-21T10:47:06Z
|
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2017-04/segments/1484560281069.89/warc/CC-MAIN-20170116095121-00537-ip-10-171-10-70.ec2.internal.warc.gz
|
ckb
| 0.973438 |
Arab
| 9 |
{"ckb_Arab_score": 0.9734377861022949, "sdh_Arab_score": 0.021086711436510086}
|
به‌پێی ئه‌م پارچه ڤیدیۆییه‌ی خواره‌وه رۆژنامه‌ی ده‌یلی مه‌یلی به‌ریتانی بڵاوی كردۆته‌وه كه گۆشتی كه‌ر بۆ ته‌ندروستی مرۆڤ زۆر به‌سووده و بیركردنه‌وه و مێشك به‌هێز ده‌كات.
هه‌روه‌ها ئه‌وه‌ش هاتووه مێشكی كه‌ر له زۆربه‌ی گیانله‌به‌ران جیاوازه.
هاوكات شیری كه‌ر ده‌كرێته جۆره‌ها په‌نیر له جیهاندا و زۆریش به‌ناوبانگه ئه‌ویش له‌به‌ر ئه‌وه‌ی رێژه‌یه‌كی زۆری پڕۆتین وكالیسیۆمی تێدایه و ده‌وڵه‌مه‌ندیشه به ئۆمێگا3، هه‌روه‌ها چهوریهكهشی زۆر باشه بۆ ته‌ندروستی.
|
<urn:uuid:a409b681-867d-4363-9e58-17f3b84e9817>
|
CC-MAIN-2017-04
|
http://wishe.net/details.aspx?=hewal&jmare=7028&Jor=11
|
2017-01-23T20:59:25Z
|
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2017-04/segments/1484560283008.19/warc/CC-MAIN-20170116095123-00353-ip-10-171-10-70.ec2.internal.warc.gz
|
ckb
| 0.999148 |
Arab
| 4 |
{"ckb_Arab_score": 0.9991480112075806}
|
کاربه‌ده‌سـتانی عێراقی ده‌ڵێن له میانه‌ی پـێـکدادانی نێوان هێزه‌کانی پـۆلیسی عێراقی و میلیشـیاکان که تیایدا 6 پـۆلیس و 7 چه‌کدار کوژران 3 میلیشـیای سه‌ر به تۆڕی ئه‌لقاعیده له بنکه‌یه‌کی پـۆلیس هه‌ڵـهاتن.
له‌و باره‌یه‌وه لێـپـرسـراوانی عێراقی ده‌ڵێن میلیشـیاکان له به‌ره‌به‌یانی ڕۆژی هه‌ینی له بنکه‌یه‌کی پـۆلیس له شـاری ڕه‌مادی خۆرئاوای عێراق توانیان به‌سه‌ر پـۆلیسی نێو بنکه‌که‌دا زاڵ‌بن و ده‌رئه‌نجام 3 چه‌کدار ده‌ربازبووه.
به‌و هۆیه‌وه هێزه‌کانی پـۆلیس قه‌ده‌غه‌ی جموجۆڵ و هاتوچۆکردنیان به‌سه‌ر شـاره‌که‌دا سه‌پاندووه.
ئه‌وه‌ی شـایانی باسه شـاری ڕه‌مادی پایته‌ختی خۆجێی پارێزگای ئه‌نباره، واته ئه‌و پارێزگایه‌ی دوابه‌دوای ڕووخاندنی ڕژێمی سه‌دام حسێن له سـاڵی 2003 دا بووه مه‌ڵـبه‌ندی یاخیبوونی سـوننه‌کان له دژی هێزه‌کانی هاوبه‌ندی به ڕابه‌رایه‌تی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا.
ئاسـتی توندوتیژی و یاخیبوون له پارێزگای ئه‌نباردا به شـێوه‌یه‌کی به‌رچاو که‌مبۆته‌وه، ئه‌مه‌ش له‌و ده‌مه‌وه‌ی خێـڵ و هۆزه سـوننه‌کانی پارێزگاکه له سـاڵی 2006 دا ده‌سـتیان به هاوکاریکردنی سـوپای ئه‌مریکایی له به‌گژداچوونه‌وه‌ی میلیشـیاکانی قاعیده کرد.
|
<urn:uuid:511f727b-07ed-402a-9b29-bfc2b38ccf8b>
|
CC-MAIN-2017-04
|
http://www.dengiamerika.com/a/a-58-2008-12-26-voa2-89215472/951589.html
|
2017-01-25T01:26:54Z
|
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2017-04/segments/1484560285337.76/warc/CC-MAIN-20170116095125-00261-ip-10-171-10-70.ec2.internal.warc.gz
|
ckb
| 0.991615 |
Arab
| 8 |
{"ckb_Arab_score": 0.9916146397590637}
|
به‌وێنه و ڤیدیۆ..مه‌راسیمی به‌خاكسپاردنی ته‌رمی هاشمی ره‌فسنجانی
AM:11:17:10/01/2017
وێستگه نیوزـ
سه‌رله‌به‌یانیی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 10ی كانونی دووه‌ی 2017، مه‌راسیمی به‌خاكسپاردنی ته‌رمی عه‌لی ئه‌كبه‌ری هاشمی ره‌فسه‌نجانی، سه‌رۆكی كۆچكردووی ئه‌نجومه‌نی دیاریكردنی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی ئێران به‌ڕێوه‌چوو.
مه‌راسیمه‌كه به ئاماده بوونی عه‌لی خامه‌نه‌ئی، رابه‌ری باڵای شۆڕشی ئیسلامی ئێران و حه‌سه‌ن روحانی، سه‌رۆك كۆمار و عه‌لی لاریجانی، سه‌رۆكی په‌رله‌مان و لاریجانی ئامولی، سه‌رۆكی ده‌زگای دادوه‌ری ئێران و ژماره‌یه‌كی زۆر له به‌رپرسانی سه‌ربازی و حكومی و خانه‌واده و لایه‌نگرانی ره‌فسنجانی له زانكۆی تاران ده‌ستپێكرد و بڕیاره ته‌رمی ئایه‌توڵڵا هاشمی رهفسهنجامی له مه‌زارگه‌ی ئیمام خومه‌ینی له‌تاران به‌خاك بسپێردرێت.
ئێواره‌ی رۆژی یه‌كشه‌مه 8ی كانونی دووه‌می 2017، عه‌لی ئه‌كبه‌ری هاشمی ره‌فسنجانی، سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی دیاریكردنی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی ئێران له ته‌مه‌نی 82 ساڵیدا به‌هۆی وه‌ستانی دڵه‌وه كۆچی دوایی كرد.
ئه‌م بابه‌ته 571
جار خوێنراوهتهوه
|
<urn:uuid:2ebc96b5-f2f9-43df-a16a-fca7892a07b8>
|
CC-MAIN-2017-04
|
http://westganews.com/dreja.aspx?=hewal&jmara=31675&Jor=3
|
2017-01-18T16:10:33Z
|
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2017-04/segments/1484560280308.24/warc/CC-MAIN-20170116095120-00033-ip-10-171-10-70.ec2.internal.warc.gz
|
ckb
| 0.856896 |
Arab
| 3 |
{"ckb_Arab_score": 0.856896162033081, "sdh_Arab_score": 0.07862111926078796, "hac_Arab_score": 0.054374538362026215}
|
کۆمه‌ڵێـک چه‌کداری سه‌ر به ئه‌لقاعیده که به خۆیان ده‌ڵێن "واژوکه‌رانی به خوێن" ، ده‌ڵێن 41 که‌سی بیانیـیان به بارمته گرتووه که حه‌وتیان ئه‌مه‌ریکایـین.
هه‌روه‌ها ده‌ڵێن که‌سانی فه‌ڕه‌نسی و به‌ریتانی و ژاپـۆنیشـیان له نێودایه.
چه‌کداره‌کان به ئاژانسێـکی دهنگوباسی مۆریتانیـیان گوتووه ئه‌م بیانیـیانهیان له دامه‌زراوه‌یه‌کی نه‌وتدا ده‌سـتگیرکردووه که ده‌که‌وێته ڕۆژهه‌ڵاتی جه‌زائیره‌وه.
چه‌کداره‌کان ده‌ڵێن ئه‌مه‌یان له به‌رامبه‌ر ئه‌و هێرشانه‌ی فه‌ڕه‌نسا کردووه که له هه‌فته‌ی ڕابردووه‌وه له دژی کۆمه‌ڵه چه‌کداره‌کانی باکوری مالی ده‌سـتیپـێکردووه. ده‌شڵێن هه‌روه‌ها تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه‌یه‌که له حکومه‌تی جه‌زائیر که ئاسـمانی خۆی بۆ فڕۆکه جه‌نگیـیه‌کانی فه‌ڕه‌نسـا واڵاکردووه.
هێشـتا ورده‌کاری هێرشه‌که ڕوون نه‌بووه‌ته‌وه، به‌ڵام گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریکا فگتۆریا نۆلاند پـشـتڕاستی کرده‌وه که‌وا که‌سـانی ئه‌مه‌ریکایی له نێو بارمته‌کاندان.
ئاژانسی دهنگوباسی جه‌زائیر ده‌ڵێت له هێرشه‌که‌دا 2 که‌سی بیانی کوژراون که یه‌کێـکیان به‌ریتانیـیه.
|
<urn:uuid:b4de5558-6bdc-4236-bf8a-a17c36c6dc31>
|
CC-MAIN-2017-04
|
http://www.dengiamerika.com/a/1585244.html
|
2017-01-18T16:12:30Z
|
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2017-04/segments/1484560280308.24/warc/CC-MAIN-20170116095120-00033-ip-10-171-10-70.ec2.internal.warc.gz
|
ckb
| 0.999442 |
Arab
| 10 |
{"ckb_Arab_score": 0.9994418025016785}
|
وه‌زیری به‌رگری لوبنان ده‌ڵێت وڵاته‌که‌ی ڕێبه‌ری ئه‌و کۆمه‌ڵه‌یه‌ی ده‌سـتگیرکردووه که به‌رپـرسیارێتی خۆی له هه‌ردوو ته‌قینه‌وه خۆکوژیـیه‌که‌ی مانگی یازده‌ی به‌یرووتی پایته‌خت ڕاگه‌یاندبوو، ئه‌وه‌ی باڵیۆزخانه‌ی ئێرانی تیایدا کرابووه ئامانج.
فایز غوسن وه‌زیری به‌رگری لوبنان ڕۆژی چوارشه‌ممه به ئاژانسی دهنگوباسی فڕانس پـرێسی گوت ماجد ئه‌لماجد که به ڕه‌چه‌ڵه‌ک سعودیـیه و ئه‌میری کۆمه‌ڵی ناسراو به که‌تائیب عه‌بدوڵڵا عهزامه، له لایه‌ن ده‌زگای هه‌واڵگری له‌شـکر له به‌یرووت ده‌سـتگیرکرا و ئێسـتا به شێوه‌یه‌کی زۆر نهێنی لێـکۆڵینه‌وه‌ی له‌گه‌ڵدا ده‌کرێت.
ماجد ئه‌لماجد (ته‌مه‌ن 40 سـاڵ) یه‌کێـکه له‌وانه‌ی ناوی له لیسـتێـکی 85 که‌سی عه‌ره‌بسـتانی سعودیـیهدایه که داوای ده‌سـتگیرکردنیان کراوه به تاوانی په‌یوه‌ندیـیان به ڕێـکخراوی ئه‌لقاعیده‌وه. کۆمه‌ڵه‌که‌شی (که‌تائیب عه‌بدوڵڵا عه‌زام) له‌سه‌ر ناوی یه‌کێـک له دامه‌زرێنه‌رانی ئه‌لقاعیده ناونراوه.
هه‌روه‌ها به تاوانی کاری تێرۆرستی فه‌رمانی ده‌سـتگیرکردنی هه‌یه له لایه‌ن هه‌شت وڵاته‌وه، له‌وانه ئه‌مه‌ریکا .
ڕۆژی سێشه‌ممه ده‌زگاکانی ڕاگه‌یاندنی لوبنان گوتیان ئه‌لماجد دوو ڕۆژ له‌مه‌وبه‌ر له لایه‌ن هێزێـکی له‌شـکره‌وه ده‌سـتگیرکراوه له‌و ده‌مه‌ی له نه‌خۆشـخانه‌یه‌ک هاتووه‌ته ده‌رێ که له‌وێ گورچیله‌یان بۆ شتووه. گوتیشیان پـێش چه‌ند مانگێـک به‌ر له‌وه‌ی به‌ره‌و سوریا بڕوات و پـشـتیوانی خۆی بۆ جه‌بهه‌ت ئه‌لنوسره ڕابگه‌یه‌نێت، بۆ چه‌ند سـاڵێـک بووبوو له که‌مپی عه‌ین ئه‌لحلوه‌ی په‌نابه‌رانی فه‌ڵه‌سـتینی ده‌ژیا.
|
<urn:uuid:9dd3a537-b762-4bab-b77d-365bb76ee443>
|
CC-MAIN-2017-04
|
http://www.dengiamerika.com/a/1821300.html
|
2017-01-18T15:58:40Z
|
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2017-04/segments/1484560280308.24/warc/CC-MAIN-20170116095120-00033-ip-10-171-10-70.ec2.internal.warc.gz
|
ckb
| 0.998 |
Arab
| 10 |
{"ckb_Arab_score": 0.9979996681213379}
|
ڕۆژی هه‌ینی به لای که‌م 6 که‌س له سوریا کوژراون له‌و ده‌مه‌ی هێزه‌کانی ئاسایش به هێز وه‌ڵامی خۆپـیشـاندانه گه‌وره‌کانیان دایه‌وه.
کوشـتنه‌کان پاش ئه‌وه ڕوویان دا که به ده‌یان هه‌زار خۆپـیشـانده‌ری دژه حکومه‌ت خۆپـیشـاندانیان سـازکرد بۆ ده‌سـتبه‌رداربوونی سه‌رۆک به‌شـار ئه‌لئه‌سه‌د له ده‌سه‌ڵات، که له ئێسـتادا دووچاری گه‌وره‌ترین ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه بووه له ماوه‌ی 11 سـاڵی حوکمڕانیـیه‌که‌یدا.
شایه‌تان و هه‌روه‌ها چالاکوانان ده‌ڵێن کوشتنه‌کان له ناوچه‌کانی ده‌وری دیمه‌شقی پایته‌خت و پارێزگای ئه‌دلیبی باکوری ڕۆژئاوای وڵاته‌که و شـاری حومس ڕوویانداوه.
به‌پـێی ڕاپـۆرته‌کان به لای که‌م 5 که‌سی دیکه له شه‌ودا له حومس کوژراون پاش ئه‌وه‌ی له‌شـکر ده‌سـتیکرد به سه‌رکوتکردنێـکی گه‌وره له شـاره‌که‌دا.
ڕۆژی پـێـنجهشهممه دانیشـتوان و چالاکوانان گوتیان تانکه‌کانی حکومه‌ت کۆڵانه‌کانی شـاره‌که‌یان گرتووه له‌و ده‌مه‌ی هێزه‌کانی حکومه‌ت شاڵاویان بردووه و که‌وتوونه‌ته ده‌سـتگیرکردنی خه‌ڵـکی.
هاوکات چالاکوانان ده‌ڵێن هه‌ر ڕۆژی هه‌ینی هێزه‌کانی ئاسایش تێـڵا و گازی فرمێسـک ڕێژیان به‌کارهێناوه بۆ بڵاوه‌پـێـکردنی خۆپـیشــانده‌ران له پارێزگای حه‌سه‌که‌ی زۆرینه کورد.
ڕاپـۆرتیش هه‌ن باس له‌وه ده‌که‌ن خۆپـیشـاندان له شـاره‌کانی دیکه ڕوویانداوه، له‌وانه ده‌رعا و لازقیـیه.
ده‌زگاکانی ڕاگه‌یاندنی حکومه‌تیش ده‌ڵێن لایه‌نگرانی سه‌رۆک به‌شـار ئه‌لئه‌سه‌د به ئاڵای سوریاوه خۆپـیشـاندانیان له چه‌ندین شـاری وڵاته‌که‌دا کردووه.
|
<urn:uuid:130c11ec-f455-479a-9a6a-285483dfba1e>
|
CC-MAIN-2017-04
|
http://www.dengiamerika.com/a/syria-22jul11-126018834/972237.html
|
2017-01-21T00:14:01Z
|
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2017-04/segments/1484560280891.90/warc/CC-MAIN-20170116095120-00427-ip-10-171-10-70.ec2.internal.warc.gz
|
ckb
| 0.996682 |
Arab
| 8 |
{"ckb_Arab_score": 0.9966819286346436}
|
له ئێسـتادا به‌رپـرسانی عێراق و زۆرێـک له ده‌زگاکانی ڕاگه‌یاندن باس له نزیکبوونه‌وه‌ی شه‌ڕی ڕزگارکردنی شاری موسڵ له داعش ده‌که‌ن.
فڕۆکه‌کانی له‌شـکری عێراق به هه‌زاران نامه و بڵاوکراوه‌یان به‌سه‌ر شاری موسڵدا به‌رداوه‌ته‌وه و تیایاندا به دانیشـتوانیان گوتووه هێزه چه‌کداره‌کان ئاماده‌ن هاوکاریـیان بکه‌ن بۆ ڕزگارکردنی شاره‌که‌یان له داعش.
هاوکات سه‌لیم جبوری سه‌رۆکی په‌رله‌مان که بۆخۆی که‌سایه‌تیـیه‌کی سووننه‌یه، سه‌ردانی هه‌ولێری کردووه و له‌وێ له‌گه‌ڵ کاربه‌ده‌سـتانی کورد تاووتوێی مه‌سه‌له‌ی کردنه‌وه‌ی سه‌ربازه‌گه‌ی نوێی بۆ مه‌شق و ڕاهێنانی خۆبه‌خشان کردووه، ئه‌وانه‌ی ئاماده‌ن به‌شـداری له ڕزگارکردنی موسڵدا بکه‌ن.
له لایه‌کی دیکه ئه‌سیل نوجێفی پارێزگاری موسڵ له لێـدوانێـکی ڕۆژنامه‌وانیدا گوتویه‌تی ئاماده‌کاریـیه‌کان بۆ ڕزگارکردنی موسڵ گه‌یشتوونه‌ته قۆناغی پـێشـکه‌وتوو. ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش کردووه هێزه‌کانی حه‌شدی شه‌عبی به‌شـداری ناکه‌ن تاوه‌کو داعش مه‌سه‌له‌که نه‌قۆزێته‌وه و شه‌ڕه‌که به شه‌ڕی تایفی بۆ خه‌ڵـکی وێنا نه‌کات، به‌ڵام له هه‌مان کاتدا گوتویه‌تی بۆ به‌شداری پـێشـمه‌رگه مه‌سه‌له‌که جیاوازه له‌به‌ر زۆر هۆکار، له‌وانه موسڵ و ناوچه‌کانی هه‌رێم به یه‌که‌وه بهسـتراونهتهوه و خه‌ڵـکی زۆری موسڵ له ئێسـتادا له هه‌رێمی کوردسـتانن.
پـێشـتر هادی عامری سه‌رۆکی ڕێـکخراوی به‌دری شیعه‌کان گوتبوی پاش ڕزگارکردنی تکریت به‌ره‌و موسڵ ده‌ڕۆن.
پـرسیار لێره‌دا ئه‌وه‌یه ئایا به‌شـداری پـێشـمه‌رگه له ڕزگارکردنی موسڵ له به‌رژه‌وه‌ندی هه‌رێمی کوردسـتاندایه؟ ئه‌گه‌ر هاتوو هێزه‌کانی حه‌شدی شه‌عبی به‌شـداری له ڕزگارکردنی موسڵدا کرد ئایا پـێشـمه‌رگه هاوکاریـیان ده‌کات؟
ئه‌مه بابه‌تی به‌رنامه‌ی هه‌له‌و واشنتنی ئه‌م هه‌ینیـیه بوو که حه‌یده‌ر که‌ریم له به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا به‌ڕێوه‌ی برد و میوانه‌کان ئه‌م به‌ڕێزانه بوون:
فازڵ به‌شاره‌تی، ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی سه‌رکردایه‌تی پارتی دیموکراتی کوردسـتان.
مه‌حمود عومه‌ر، ئه‌ندامی لیژنه‌ی کاروباری پـێشـمه‌رگه له‌سه‌ر لیستی گۆڕان.
شوان ڕابه‌ر، ئه‌ندامی سه‌رکردایه‌تی کۆمه‌ڵی ئیسلامی.
|
<urn:uuid:01af035f-68c3-463d-92e7-3d9949232036>
|
CC-MAIN-2017-04
|
http://www.dengiamerika.com/a/2687259.html
|
2017-01-24T15:26:17Z
|
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2017-04/segments/1484560284429.99/warc/CC-MAIN-20170116095124-00151-ip-10-171-10-70.ec2.internal.warc.gz
|
ckb
| 0.996465 |
Arab
| 11 |
{"ckb_Arab_score": 0.996464729309082}
|
عه‌بدوڵڵا حیجاب شـاره‌زای كاروباری سـیاسی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست له گفتوگۆیه‌كدا له‌گه‌ڵ هاوكارمان كاوه كرمانج ده‌ڵێت ئێران یه‌كێـكه له هانده‌ره سه‌ره‌كیـیه‌كانی هه‌ڵـگیرسـاندنی شه‌ڕی ئه‌م جاره‌ی نێوان حه‌ماس و ئیسرائیل، ئه‌ویش به مه‌به‌سـتی به‌ده‌سـتهێنانی هه‌ندێ ئامانجی تایبه‌تی خۆی.
پاشـان ده‌ڵێت نه حه‌ماس و نه ئیسرائیل به سـیاسه‌تی توندوتیژی و شه‌ڕ سه‌ركه‌وتن بهدهسـتناهێنن، وه حه‌ماسیش ئه‌گه‌ر ده‌یه‌وێت له سه‌ر ئاسـتی جیهانیدا ئاوڕی لێـبدرێتهوه ده‌بێت ڕێی وتووێـژ له‌گه‌ڵ ئیسرائیل‌دا بگرێته‌به‌ر.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی گفتوگۆكه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 7:43 خوله‌كه.
|
<urn:uuid:02a48ece-7e1c-4e4a-bb09-477558ab2826>
|
CC-MAIN-2017-04
|
http://www.dengiamerika.com/a/a-58-2009-01-09-voa1-89233592/955063.html
|
2017-01-18T04:03:41Z
|
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2017-04/segments/1484560280221.47/warc/CC-MAIN-20170116095120-00160-ip-10-171-10-70.ec2.internal.warc.gz
|
ckb
| 0.996434 |
Arab
| 8 |
{"ckb_Arab_score": 0.9964339137077332}
|
کاربەدەستانی هێڵی ئاسمانی ئێران ڕۆژی یەکشەممە ڕایانگەیاند کۆمپانیای زەبەلاحی فڕۆکەی بۆینگی بنکە لە ئەمەریکا لەگەڵ ئێران‌دا گەیشتۆتە ڕێککەوتنێک بۆ فرۆشتنی 100 فڕۆکەی نەفەرهەڵگر بەو وڵاتە.
ئەم گرێبەستە بە سێ ڕێککەتنی جیاواز بووە کە لە نێوان ئەو کۆمپانیا ڕۆژئاواییەو ئێران‌دا ئەنجام دراوە بۆ نزیکەی 200 فڕۆکە، لەو کاتەوەی واشنتۆن سزا ئابورییەکانی لەسەر ئێران هەڵگرد.
عەلی عەبدزادە بەرپرسی هێڵی ئاسمانی سیڤیلی ئێران ڕایگەیاند " ئێمە 250 فڕۆکەمان لە وڵاتەکەدا هەیە کە دەبێت 230 لەوانە بگۆڕدرێن". هەرچەندە گوتیشی هیچ کاتێکی دیاری کراو دانەنراوە بۆ ناردنی فڕۆکەکان.
عەبدزادە گوتیشی زۆربەی فڕۆکەکانی ئێران پێویستیان بە گۆڕینە بەڵام کۆمپانیای بۆینگ هێشتا چاوەڕوانی دووا مەوڵەتی کاربەدەستانی وەزارەتی خەزێنە دەکات بۆ ڕێککەوتنەکە.
ئەم ڕێککەوتنە لەگەڵ کۆمپانیای بۆینگ بە بڕی نزیکەی 17 ملیار دۆلارە و ئەگەر کۆتایی پێبێت دەبێت یەکەم جار کە ئێران فڕۆکە لە بۆینگ بکرێت لەوەتای ساڵی 1979وە.
|
<urn:uuid:ab23dd3c-7f0a-43e9-b6d9-5e2127a9da66>
|
CC-MAIN-2017-04
|
http://www.dengiamerika.com/a/3382602.html
|
2017-01-20T12:02:37Z
|
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2017-04/segments/1484560280834.29/warc/CC-MAIN-20170116095120-00554-ip-10-171-10-70.ec2.internal.warc.gz
|
ckb
| 0.947829 |
Arab
| 13 |
{"ckb_Arab_score": 0.9478289484977722, "sdh_Arab_score": 0.04642341658473015}
|
سوپای عێراق چەندین گەڕەكی دیكەی موسڵ کۆنترۆڵ دەكاتەوە
لەچوارچێوەی بەردەوامی ئۆپراسیۆنی موسڵ، حەوت ناوچەی دیکەی پارێزگای نەینەوا و ژمارەیەک گەڕەکی دیکە کۆنتڕۆڵکراونەتەوە و دەیان چەکداری داعش‌یش کوژراون.
لە ڕاگەیەنراوێکدا تۆڕی ڕاگەیاندنی جەنگی عێراق ئاماژەی بەوەداوە، هێزەکانی دژە تیرۆر گەڕەکی ڕیفاقیان کۆنتڕۆڵکردووەتەوە و سێ فڕۆکەی بێفڕۆکەوان و سێ ئوتومبێلی بۆمبڕێژکراوی داعشیان لەناوبردووە و ٢٠ چەکداریشیان لەو گەڕەکەدا کوشتووە.
هاوکات دژە تیرۆر ئاماژەی بەوەشداوە، گەڕەکەکانی ئەتبای یەکەم و دووەم و فروقات و ڕێگای سەر بەپردی چوارەمی موسڵیان کۆنتڕۆڵکردووەتەوە، هەروەها دوو ئوتومبێل و فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی دیکەی داعشیان لەناوبردووە، هەر لەو ناوچەیەدا٦٤ چەکداری داعش کوژراون.
لەلایەکی دیکەوە پۆلیسی فیدڕاڵی عێراق لە میحوەری باشوری بەشی چەپی موسڵەوە گەڕەکەکانی سەلام و فەلەستین و دۆمێز و سۆمەریان کۆنتڕۆڵکردووەتەوە کە بینای نەخۆشخانەی سەلام و کۆلێژی پزیشکی و نەخۆشخانەی شەفاو ژمارەیەک بینای دیکە دەکەوێتە ئەو ناوچانەوە.
تۆڕی ڕاگەیاندنی جەنگی عێراق ڕاشیگەیاند، لە پێشڕەویەکانی پۆلیسی فیدڕاڵی عێراقدا ١٣٥ چەکداری داعش کوژراون و شەش ئوتومبێلی بۆمبڕێژکراوی داعشیان لەناوبردووە.
ئه‌م بابه‌ته 352
جار خوێنراوهتهوه
:12:27:08.01.2017
|
<urn:uuid:5bc92986-4df1-4740-940a-51b4c79e9812>
|
CC-MAIN-2017-04
|
http://speemedia.com/dreja.aspx?=hewal&jmare=40641&Jor=2
|
2017-01-22T22:18:36Z
|
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2017-04/segments/1484560281649.59/warc/CC-MAIN-20170116095121-00370-ip-10-171-10-70.ec2.internal.warc.gz
|
ckb
| 0.788982 |
Arab
| 4 |
{"ckb_Arab_score": 0.7889822125434875, "sdh_Arab_score": 0.1678932011127472, "hac_Arab_score": 0.04264284670352936}
|
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی لیبیا ده‌ڵێت به هۆی شه‌ڕ و پـێکدادانی نێوان میلیتانانی دژ به‌یه‌ک، ئه‌وانه‌ی شه‌ڕ ده‌که‌ن بۆ کۆنترۆڵکردنی فڕۆکه‌خانه‌ی نێو نه‌ته‌وه‌یی له ته‌رابلوسی پایته‌خت 47 که‌س له ماوه‌ی 24 کاتژمێری رابردوودا کوژراون.
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی لیبیا له ماڵپه‌ری فه‌رمی خۆیدا له دره‌نگانێکی دوێنێ یه‌کشه‌ممه ئه‌م هه‌واڵه‌ی راگه‌یاند و ئاماژه به‌وه‌ش کرد سه‌رباری ئه‌و کوژراوانه 120 که‌سیش برینداربوون، ده‌شڵێت هێشتا راپۆرتی ته‌واوی ئاماری کوژراو و برینداری به ده‌ست نه‌گه‌یشتووه.
ئه‌م شه‌ڕ و پێکدادانه‌ی که بۆ یه‌ک هه‌فته‌یه به‌رده‌وامه له پـێناو کۆنترۆڵکردنی فڕۆکه‌خانه‌ی نێونه‌ته‌وه‌یی ته‌رابلوس، له نێوان میلیتانانی به‌هێزی شاری زنتانه ئه‌وانه‌ی کۆنترۆڵی فرۆکه‌خانه‌که ده‌که‌ن و میلیتانانی ئیسلامی که له شـاری مسراته‌ی خۆرهه‌ڵاتی ته‌رابلوسه‌وه هاتوون. شه‌ڕه‌کان ده‌سـتیانپـێـکرد دوای ئه‌وه‌ی هه‌وڵه‌کان بۆ گه‌یشتن به ئاگربه‌سـتێـک له نێوانیان شـکستی هێنا.
|
<urn:uuid:d733fc53-ad2c-4851-afdb-b0e7b92d8e7a>
|
CC-MAIN-2017-04
|
http://www.dengiamerika.com/a/1962070.html
|
2017-01-22T20:23:22Z
|
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2017-04/segments/1484560281574.78/warc/CC-MAIN-20170116095121-00289-ip-10-171-10-70.ec2.internal.warc.gz
|
ckb
| 0.999141 |
Arab
| 12 |
{"ckb_Arab_score": 0.999141275882721}
|
ئاژانسی ووزه‌ی ئه‌تۆمی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان له میانه‌ی کۆبونه‌وه‌یه‌کی داخراوی ڕۆژی پێنج شه‌ممه‌دا پێداچونه‌وه‌یان به‌سه‌ر ڕاپۆرتێکی نهێنیدا کرد که سه‌رۆکی ئاژانسه‌که ده‌رباره‌ی به‌رنامه‌ی ناوه‌کی ئێران پێشکه‌شی کردووه.
به‌ڕێز موحه‌ممه‌د ئه‌لبه‌رادعی به ده‌سته‌ی به‌ڕێوبه‌رانی ئاژانسه‌که‌ی ڕاگه‌یاند که‌وا وه‌ڵامدانه‌وه‌ی زۆر پرسیار هێشتا ماوه سه‌رباری کارکردن بۆ ماوه‌ی سێ ساڵ له‌سه‌ر ئه‌و مه‌سه‌له‌یه.
له کۆتایی کۆبونه‌وه‌که‌دا، ئاژانسی چاودێری ووزه‌ی ئه‌تۆمی نێونه‌ته‌وه‌یی به‌یاننامه‌یه‌کی بڵاوکرده‌وه و تیایدا ده‌ڵێت خستنه به‌رده‌می مه‌سه‌له‌ی به‌رنامه‌ی ناوه‌کی ئێران بۆ به‌رده‌م ئه‌نجومه‌نی ئاسایشیان دواخستووه.
ووڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکاش باوه‌ڕده‌کات تاران به شێوه‌یه‌کی نهێنی کار له‌سه‌ر بۆمبی ناوه‌کی ده‌کات. به‌ڵام تاوه‌کو ئێستا ڕێکخراوی ووزه‌ی ئه‌تۆمی هیج به‌ڵگه‌یه‌کی به‌هێزییان له‌و باره‌یه‌وه ده‌ست نه‌که‌وتووه.
|
<urn:uuid:9ef1164a-de0e-4c37-a5f7-653b8eecf847>
|
CC-MAIN-2017-04
|
http://www.dengiamerika.com/a/a-58-2005-11-25-voa2-89168957/943489.html
|
2017-01-18T18:15:08Z
|
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2017-04/segments/1484560280310.48/warc/CC-MAIN-20170116095120-00455-ip-10-171-10-70.ec2.internal.warc.gz
|
ckb
| 0.999654 |
Arab
| 8 |
{"ckb_Arab_score": 0.9996542930603027}
|
وابڕیاره له كۆتایی ئه‌م مانگه‌دا وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا و ئێران له‌سه‌ر ئاسـتی باڵیۆز له به‌غدا كۆبوونه‌وه‌یه‌ك سـازبده‌ن سه‌باره‌ت به باری ئاسایشی عێراق و چۆنێـتی چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و گرفته ئاسایشیـیانه.
له گفتوگۆیه‌كدا له‌گه‌ڵ هاوكارمان به‌ڵێن سـاڵح، نووسه‌ر و لـێـكۆڵه‌ره‌وه عه‌لی كه‌ریمی ده‌ڵێت ده‌شـێت ئه‌م كۆبوونه‌وه‌یه‌ش هیچ بهرئهنجامێـكی ئه‌وتۆی نه‌بێت.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی گفتوگۆكه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیه‌ی سه‌ره‌وه، ماوه‌كه‌ی 7 خوله‌كه.
|
<urn:uuid:f394783e-24c3-42c7-b0ff-f78286c4e575>
|
CC-MAIN-2017-04
|
http://www.dengiamerika.com/a/a-58-2007-05-21-voa2-89207667/949946.html
|
2017-01-21T21:41:19Z
|
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2017-04/segments/1484560281226.52/warc/CC-MAIN-20170116095121-00308-ip-10-171-10-70.ec2.internal.warc.gz
|
ckb
| 0.983845 |
Arab
| 8 |
{"ckb_Arab_score": 0.9838449954986572, "sdh_Arab_score": 0.015906689688563347}
|
كاربه‌دەستانی دانیمبارك ڕایگه‌یاند كه پێدەچێت كاردارێكی دانماركی له كاتی سه‌ردانی بۆ عێراق ڕفێندرابێت.
كاربه‌دەستان دەڵێن: هه‌رچه‌ندێكه تا ئێستا هیچ پهیوەندیهكی پێوە نه‌كراوە له لایه‌ن هیچ عێراقیه‌ك و یاخود تاقمێكی عێراقی سه‌بارەت دیار نه‌مانی ئه‌و كاردارە.
هاوكات، كه‌سایه‌تیه‌كی باڵای ئایینی موسوڵمانه سوننی ئاینزاكان له عێراق دەڵێت: ڕفێنه‌ران بارمته‌یه‌كی چینیان ئازاد كردووە كه له زوویه‌كی ئه‌م هه‌فته‌یه‌دا ڕفێنرابوو.
موسه‌ننا حارس ئه‌ندامی كۆمیته‌ی پیاوانی ئایینی ئیسلام له عێراق به په‌یامنێرانی گوتووە كه ڕفێنراوەكه له به‌غدا دراوەته دەست باڵێوزخانه‌ی چین. پێشتریش حه‌وت ووڵاتی چین به ماوەیه‌كی كه‌م پاش ڕفاندنیان ئازادكران.
دوێنێ پێنج شه‌ممه، سێ بارمته‌ی ژاپۆنی ئازاد كران، به‌ڵام ئه دەستهو تاقمانه‌ی ڕفێنه‌ران ووڵاتیه‌كی ئیتالییان كوشتووە.
هه‌روەها هه‌ر دوێنێ پێنج شه‌ممه ژماربیهك چه‌كداری نه‌ناسراو له به‌غدا به‌رپرسی فه‌رهه‌نگی و ڕاگیاندنی باڵێۆزخانه‌ی ئێرانیان كوشتووە.
تا ئێستاش ئه‌وە ڕوون نهبۆتهوە ئایا ئه‌و ڕووداوی كوشتنه كاریگه‌ری له‌سه‌ر ئه‌و هه‌وڵانه دەبێت یان نا كه دەلهگاسێۆنی ئێرانی بۆ ناوبژیكردن له قه‌یرانی نێوان هاوپه‌یمانانی به سه‌ركردایه‌تی ئه‌مریكا و موقته‌دا ئه‌لسه‌دری مه‌لای ڕادیكاڵی شیعه ئاینزاكان دەیدات.
هه‌روەها ناوبژیكردنیش له شارۆچكه‌ی فه‌لوجه‌ی گه‌مارۆدراو به‌ردەوامه و كاربه‌دەستانی له‌شكری ئه‌مریكا دەڵێن یاخیبوان له فه‌لوجه به‌ردەوامن له هێرشكردنه سه‌ر مارینزەكانی ئه‌مریكا وێڕای ئه‌وەی له ڕۆژی ههینیهوە ئاگربه‌ستی تیا ڕاگه‌یه‌ندراوە.
|
<urn:uuid:f0110ce8-03fa-4558-97b5-0d2debfd3f6a>
|
CC-MAIN-2017-04
|
http://www.dengiamerika.com/a/a-58-a-2004-04-16-1-1-89156797/941801.html
|
2017-01-21T21:38:40Z
|
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2017-04/segments/1484560281226.52/warc/CC-MAIN-20170116095121-00308-ip-10-171-10-70.ec2.internal.warc.gz
|
ckb
| 0.978075 |
Arab
| 10 |
{"ckb_Arab_score": 0.9780745506286621, "sdh_Arab_score": 0.016084901988506317}
|
حكومه‌ت له ئاكامی زۆری ستهمو ده‌ستدرێژیی ئه‌وان بۆ سه‌ر شیوعی‌و ئۆپۆزسیۆن‌و خه‌ڵكی مه‌ده‌نی، ناچاربوو به یاسایه‌ك رێكیان بخات، ئه‌و یاسایه به یاسای ژماره 35 ی ساڵی 1963 ناسراوه، یاساكه له 18 / 5/ 1963 ده‌رچووه‌و بریتییه له 14 ماده، له‌و یاسایه‌دا سنوور بۆ كاری حه‌ره‌س قه‌ومییه‌كان دانرا، به‌ڵام وه‌ك هێزێكی خۆبه‌خشی نیشتمانی ناسێندرا.
ئەرکەکانی حەرەس قەومی
له ماده‌ی دووی ئه‌و یاسایه‌دا هاتووه « حه‌ره‌س قه‌ومی هێزێكی میللی رێكخراوی مه‌شق پێكراوه له‌سه‌ر به‌كارهێنانی چه‌ك، گه‌ل خۆی دروستی كردووه تا ژیانێكی سهربهستو ئازادانه بژی، ئه‌ركه‌كانی:
یه‌كه‌م: پاراستنی سه‌رهه‌ڵدانی عه‌ره‌بی له عیراق‌و نه‌خشه‌كێشانی رێگای شۆڕشێكی پێشكه‌وتنخواز.
دووه‌م: هاوكاریی هێزی سه‌ربازی له‌كاتی شه‌ڕو په‌لاماری ده‌ره‌كی.
سێیه‌م: به‌شداریی له‌پاراستنی ئاسایشی ناوخۆ.
چواره‌م: به‌شداری لهكردهكانی بنیاتنانه‌وه‌و بنیادنانی ئابووریی‌و كۆمه‌ڵایه‌تی.
پێنجه‌م : راپەڕاندنی ئه‌و كارانه‌ی بۆی دیاری ده‌كرێت له‌شوێنی دیكه‌وه یان سه‌رپشكی ده‌كه‌ن.
له ماده‌ی سێیه‌مدا هه‌ر به‌خۆبه‌خشی عیراقی ناوه‌ستێ كه له‌و هێزه وه‌رده‌گیرێن، خاڵی جیم ده‌ڵێ خۆبه‌خشی وڵاتانی عه‌ره‌بیش ده‌توانن كاری تێدابكه‌ن به مه‌رجی رازییبوونی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌ركانی سوپا. « ده‌قی یاساكه له به‌ڵگه‌نامه‌كاندا هه‌یه به‌زمانی عهرهبیو كوردی«.
به‌ڵام ئه‌م حه‌ره‌س قه‌ومیانه نه‌ك نه‌بوونه هۆی ئاشتی‌و ئارامی، بگره هه‌موو وڵاتیان پڕكرد له‌كێشه‌و ململانێ‌و سته‌مكاری.
پێشتر لەعەبدولسەلام خۆش‌بوو
ئه‌وانه‌ی له یاداشت‌و بیرهوهریهكانیاندا باسی حه‌ره‌س قه‌ومییه‌كان ده‌كه‌ن به‌تایبه‌تی ئه‌و كارانه‌ی له‌به‌غدا كردوویانه، مرۆڤ تووشی شۆك‌و سه‌رسوڕمان ده‌كات. بۆ نموونه حامد حه‌مدانی له‌یاداشته‌كانی خۆیدا وه‌ك ئاماژه‌یه‌ك بۆ دڕنده‌یی بهعسو قه‌ومییه‌كان باس له‌وه ده‌كات پێشتر عه‌بدولكه‌ریم قاسم له عه‌بدولسه‌لام عارف خۆش بوو له داری نه‌دا، به‌ڵام ئه‌وان له 9ی شوباتی 1963 یه‌كه‌مین كاریان سوكایه‌تیكردن بوو به لاشه‌ی عه‌بدولكه‌ریم قاسم.
حامد ئەلحمدانی رووداوه‌كان له‌یاده‌وه‌ریمدا به‌شی شه‌شه‌م له ئینتەرنێته‌وه.
هه‌روه‌ها زه‌كی فهرحانو زۆری تریش هه‌مان ئه‌و چیرۆكانه ده‌گێڕنه‌وه، حه‌ره‌س قه‌ومییه‌كان پاش كوده‌تاكه‌و بیستنی به‌یاننامه‌كه، رژاونه‌ته ناو شه‌قامه‌كانی به‌غداو به‌ربوونه‌ته وێزه‌ی ئازادیخواز‌و شیوعییهكانو سوكایه‌تییه‌كی زۆریان به‌خه‌ڵكی سڤیل‌و بێ چه‌ك كردووه، دیاره ئه‌وان پێشتر ئاماده‌كارییان كردووه بۆیه له‌یه‌كه‌مین چركه‌وه ده‌ڕژێنه ناوشارو له‌هه‌موو لایه‌كه‌وه دهردهكهونو بۆ جیابوونه‌وه‌و ناسین قۆڵیان به‌پارچه په‌ڕۆیه‌كی سه‌وز به‌سترابوو. زه‌كی فه‌رحان وه‌ك شایهدێكی ئه‌و رۆژه باس لهكردهكانی گرووپه‌كانی مردن ده‌كات له جاده سه‌ره‌كییه‌كانی به‌غداو گه‌ڕه‌كی ئهفسهرانو زهیونهو شوێنه‌كانی تر، هه‌روه‌ها باس له‌وه ده‌كات چۆن په‌لاماری ژن‌و مناڵیان داوه‌و ئه‌وپه‌ڕی سته‌مكارییان نواندووه.
زه‌كی فه‌رحان سه‌باره‌ت بە حه‌ره‌س قه‌ومییه‌كان ده‌نووسێت : دوای بیستنی یه‌كه‌مین به‌یاننامه كه ده‌نگی ئه‌بوغرێب خوێندییه‌وه، كۆمه‌ڵێک گه‌نجی بهعسیو هه‌رزه رژانه سه‌ر شهقامهكانو به‌ربوونه وێزه‌ی خه‌ڵك. حه‌ره‌س قه‌ومییه‌كان چه‌ند گروپێكی مردنیان دروستكردبوو كه ئه‌یاد عهلاویشیان تێدابوو.
له‌م نووسینه‌دا ناگه‌ڕێینه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی حه‌ره‌س قه‌ومییه‌كان له‌به‌غداو شوێنه‌كانی دیكه‌ی عیراق چیان كردووه‌و چه‌ند سته‌مكارانه په‌لاماری ئازادیخوازانیان داوه، له‌م نووسینه‌دا ته‌نێ له‌سه‌ر په‌لاماری حه‌ره‌س قهومیهكانو به‌عس بۆ سه‌ر كوردستان ده‌وه‌ستین، به‌هیوای ئه‌وه‌ی ئه‌و سته‌مكارییانه به‌ئاسانی له‌یاده‌وه‌ریدا نه‌سڕدرێنه‌وه بۆئه‌وه‌ی چی دی سته‌مكاریی دووباره نه‌بێته‌وه‌و دادگایی ئه‌و رابردووه تاریكه بكرێت.
حه‌ره‌س قهومیهكانو كورد
وه‌ك پێشتر باسمان كرد 8ی شوباتی ساڵی 1963 بهعسییهكانو قه‌ومییه توندڕه‌وه عیراقییه‌كان كوده‌تایه‌كی ره‌شیان به‌سه‌ر قاسمدا كرد‌و دواتریش سوكایه‌تیان به ته‌رمه‌كه‌ی كرد، رۆژانی دواتر ده‌سته‌یه‌ك به‌ناوی حه‌ره‌س قه‌ومی به‌ناو كوچه‌و كۆڵانه‌كانی به‌غدادا بڵاوبوونه‌وه‌و كه‌وتنه كوشت‌و بڕی خه‌ڵكی سڤیل‌و شیوعییه‌كان، حه‌ره‌س قه‌ومییه‌كان له‌سنووری كه‌ركوك به‌شێوه‌یه‌ك په‌لاماری كوردیان داوه، كه ئیدی مرۆڤ له‌به‌رده‌میدا واقی وڕده‌مێنێ، ئه‌وان سه‌دان چیرۆكی سته‌مكارانه‌و نائاكاریانهیان له رووی مرۆڤایه‌تییه‌وه پیاده‌كردووه، له‌كوشتن‌و تاڵان‌و ناپاكی‌و خیانه‌ت، كه هێشتا به‌ته‌مه‌نه‌كان له‌هه‌ردوو نه‌ته‌وه‌ی كورد‌و عه‌ره‌ب له‌م ناوچه‌یه باسیان ده‌كه‌ن، له‌م رۆژانه‌دا شێخێكی عه‌ره‌ب خۆی چیرۆكی تاڵانكردنی مه‌ڕوماڵاتی كوردی له‌لایه‌ن یه‌كێكی تره‌وه بۆ گێڕامه‌وه، ئه‌وان له رێگه‌ی به‌عسه‌وه فێركرابوون كه په‌لاماری كورد بدهنو بڵێن « ئێمه‌ی عه‌ره‌ب خودان غیره‌تین – دوژمن له‌م ناوچه‌یه ده‌رده‌كه‌ین « هۆسه گه‌لی جیاجیان دهكردو وه‌ك گه‌له جاشی عه‌ره‌ب په‌لاماری گونده‌كانیان ده‌دا، ئه‌و گه‌له جاشانه دواتر عه‌ره‌به‌كانیان پێیان ده‌وترا « فورسان وه‌لید« و كورده‌كانیش كه دروستكرابوون پێیان ده‌وترا «فورسان سه‌ڵاحه‌دین « حكومه‌ت به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ك پشتگیریی ده‌كردن‌و به‌ری دابوونه ئه‌و خه‌ڵكه هه‌ژاره.
عەرەبەکان لەسەریان نووسیووە!
ئه‌وه‌ی بۆ من جێگه‌ی داخه تائێستا وه‌ك پێویست كار له‌سه‌ر ئه‌و پرسه هه‌ستیاره نه‌كراوه، جگه له‌هه‌وڵی چه‌ند نووسه‌رو قهڵهمبهدهستێك، به‌ڵام عه‌ره‌به عیراقییه‌كان چه‌ندین بابهتو لێكۆڵینه‌وه‌یان له‌سه‌ر نووسیوه، له‌كاتێكدا قوربانیی راستی له‌م ستهمكارییە كورد بووه نه‌ك كه‌سی تر.
له‌و رووداوانه‌دا سه‌دان گوند سوتێنران‌و مه‌ڕو ماڵاتێكی زۆر تاڵانكران، ئه‌وه جگه له‌وه‌ی له‌ناو شاره گهورهكانیشدا له‌لایه‌ن سوپا‌و پیاوه‌كانی ده‌سه‌ڵاته‌وه، سته‌مكاریی زۆر كرا، له‌م كورته وتاره‌دا ئاماژه به كۆكردنه‌وه‌ی به‌شێك له‌و زانیارییانه ده‌ده‌ین، كه تائێستا له‌سه‌ر رهوتارو ههستو كه‌وتی حه‌ره‌س قه‌ومییه‌كان له‌ناوچه دابڕێنراوه‌كاندا كۆكراونه‌ته‌وه، به باوه‌ڕی من ئه‌مه به‌سه بۆئه‌وه‌ی له‌دادگای باڵای تاوانه‌كاندا دۆسیه‌یەكی تایبه‌ت به‌و بابه‌ته بكرێته‌وه، ئه‌گه‌ر ئه‌وه‌ش نه‌كرێت، هه‌ر پێویسته حكومه‌ت ئه‌م زانیاریی و داتا‌و چیرۆكانه كۆبكاته‌وه، ئه‌وه‌ی خواره‌وه به‌شێكه له‌وكارانه‌ی كه حه‌ره‌س قه‌ومییه‌كان له‌ماوه‌ی ده‌سه‌ڵاتی 8 مانگه‌ی خۆیاندا له هه‌ندێك له ناوچه دابڕێنراوهكانو سلێمانی كردوویانه.
شێخ ره‌وفی خانه‌قا له یاداشته‌كانیدا ده‌نووسێ « رۆژی 8-6-1963جگه له قوه‌ی عه‌سكه‌ری‌و شورته، نزیكی 15 بۆ 20 هه‌زار عه‌ره‌بی رهشو رووت ، بۆ ته‌ماعی ماڵ له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌كی گه‌لێ زۆری حه‌ره‌س قه‌ومی له پڕێكا ئه‌م هه‌موو سوپایه هێرشیان برده سه‌ر كوردستان« یادگاری خانه‌قا لاپه‌ڕه 59 -60چاپی 2013 كه‌ركوك. هه‌رله‌و یاداشته‌دا باسی تاڵانكردنی بازاڕی ئاخوڕ حوسێن دهكاتو ده‌نووسێ: « له كه‌ركوك بازاڕی ئاخوڕ حوسێن كه بازاڕی كورده‌كانه، سه‌راپا تاڵانكرا، ته‌نانه‌ت دوكانه‌كانیشیان به بلدۆزه‌ر له تهمهڵهوه رووخێنراو له‌گه‌ڵ زه‌ویدا یهكسانكرا« لاپه‌ڕه 61. ئه‌وه له گه‌ڕه‌كی شۆڕیجه‌ش كراوه‌و تاڵانی زۆر كراوه، له ره‌حیماوه جگه له تاڵان، ره‌شبگیر كراوه‌و خه‌ڵكێكی زۆر به‌ره‌و گرتوخانه‌كان براوه، شۆراو كه نزیكه‌ی 650 ماڵ بووه تاڵانكراوهو سوتێنراوه. هه‌روه‌ها باس له جۆری كوشتنه‌كه ده‌كات كه 10 بۆ 15 كه‌س به‌ریز وه‌ستێنراون و به ره‌شاشی سه‌ر ده‌بابه كوشتوبڕ كراون... ل63. ئه‌و باس له‌وه ده‌كات كه ژماره‌ی گیراوان به بۆچوونی ئه‌و 50 بۆ 60 هه‌زار بووه « به ته‌قدیری من 50 -60 هه‌زار كه‌سێ گیران «... ل 64.
باس له‌گرتنی خۆی دهكاتو ده‌ڵێت: « من خۆم له گه‌ڵ 2800 نه‌فه‌ر له قشڵه‌ی موسه‌یه‌ب حه‌پس كرابووین، خه‌زعه‌ل سه‌بری كه له‌وكاته‌دا معاونی ئه‌من بووه، سه‌عات 9ی به‌یانی گرتمیو بردمی بۆ سه‌را « ئه‌و كاته شێخ ره‌وف مودیری مه‌كته‌به‌ی عاسیمه‌ی كه‌ركوك بووه. به كورتیش باسی خۆیان ده‌كات له موسه‌یه‌ب.
وه‌ك شێخ ره‌وف نووسیوێتی دڵۆپێكه له ده‌ریایه‌ك له‌و دیدار‌و چاوپێكه‌وتنانه‌ی كردوومانه چیرۆكی وا ده‌گێڕنه‌وه كه ته‌نانه‌ت هیچ دڕنده‌و بڕندهیهكیش ئه‌و كاره ناكات كه حه‌ره‌س قه‌ومییه‌كان كردویانه‌و شانازیشیان پێوه كردووه. ئه‌مه هه‌ر له كوردستان نا، ته‌نانه‌ت له‌كاتی كوده‌تاكه‌یاندا له به‌غدا له مه‌ودای چه‌ند رۆژێكی كه‌مدا ئه‌و شاره‌یان خه‌ڵتانی خوێن كردووە. له‌و باره‌یه‌وه نموونه زۆره‌و ئێمه دوو نمونه ده‌خه‌ینه به‌رچاو كه له‌به‌غدا چیان كردووه :
فواد عارف له یاده‌وه‌رییه‌كانی خۆیدا سه‌باره‌ت بە رۆژی دووه‌می كوده‌تاكه، واته رۆژی 9ی مانگ ده‌نووسێ: «به‌ره‌به‌یانی رۆژی 9ی مانگ ئۆتۆمبیلێك هات به شوێنمدا تا بمبا بۆ ده‌زگای رادیۆ له‌وێ پێیان وتم عه‌بدولكه‌ریم قاسم به‌گیراوی دێت‌و له‌سه‌ری ده‌ده‌ین ، وتم من ناتوانم ئه‌وه ببینم‌و داوای بوردنم كرد‌و گه‌ڕامه‌وه بۆ ماڵ « یاداشته‌كان به‌شی یه‌كه‌م لاپه‌ڕه 261چاپی 1999.
دوو كورد له‌حكومه‌تی دوای 8ی شوبات ده‌بنه وه‌زیر، یه‌كێكیان فواد عارفه ده‌بێته وه‌زیری ئهوقافو دووه‌میان بابه‌عه‌لی شێخ مه‌حموده ده‌بێته وه‌زیری كشتوكاڵ. نوسه‌ری ئه‌م بابه‌ته دیدارێكی دوور‌و درێژم له‌گه‌ڵ فواد عارف كردووه‌و كاتی خۆی به‌شێكی بڵاوكراوه‌ته‌وه، من و مه‌جید ساڵح كردوومانه‌و دووجار فواد عارفمان بینیووه جارێك له‌به‌غدا له‌ماڵی دكتۆر كه‌مال مه‌زهه‌ر، جاری دووه‌م له‌ماڵه‌كه‌ی خۆی له‌سلێمانی.
حه‌نا به‌تاتو له كتێبی سێیه‌می عیراقدا به‌شێكی بۆ بابه‌تی 8ی شوبات‌و كوده‌تای به‌عسییه‌كان ته‌رخان كردووه ، ئه‌و ده‌ڵێت ئه‌و كوده‌تایه خاوه‌نه‌كه‌ی به‌عسه‌و كه‌سی تر نییه. هه‌ر له‌وێدا باسی رۆڵی سه‌ره‌كیی عه‌لی ساڵح سه‌عدی ده‌كات له كودهتاكهداو ئه‌وه‌ش ده‌نووسێ كه كورده‌و خه‌ڵكی هب هبی ته‌نیشت به‌غدایه كه ئه‌وده‌م سه‌ر به‌دیاله بووه.
حه‌نا به‌تاتو باسی خۆ بهدهستهوهدانهكهی قاسم ده‌كات له‌كاتژمێر 12:30 خوله‌كی رۆژی 9ی مانگ. كاتژمێر یهكو نیو گولله باران كرا. دوای یه‌ك كاتژمێر له خۆبه‌ده‌سته‌وه‌دان.له ماوه‌ی سێ رۆژی 8-10ی شوبات به پێی خه‌مڵاندن له شیوعییه‌كان نزیكه‌ی پێنج هەزار كه‌س كوژراون. هه‌ندێكیش باس له‌ژماره‌ی كه‌متر ده‌كه‌ن.
له كتێبه‌كه‌ی حه‌نا بهتاتودا سته‌مكاریی زیاتر باس كراوه، هه‌روه‌ك چۆن یاداشتی شیوعییه‌كانیش ئازاری زۆر ده‌گێڕنه‌وه.
ئه‌حمه‌د بانیخێڵانی له یاداشته‌كانی خۆیدا به‌ناوی یاده‌وه‌رییه‌كانم كه ساڵی 2014 له سلێمانی چاپكراوه، باس له دڕنده‌یی‌و سته‌می حه‌ره‌س قه‌ومییه‌كان ده‌كات، به‌تایبه‌تی ئه‌وكاته ئه‌و له كه‌ركوك گیراوه‌و زیندانی كراوه.
به‌گشتی حه‌ره‌س قه‌ومییه‌كان له‌و ماوه‌یه‌دا هه‌رچی نه‌شیاوه كردویانه، مرۆڤ كه شاهیدو گه‌واهیده‌ره‌كان ده‌دوێنێ ، یه‌ك به‌خۆی مچوڕكه به له‌شیدا دێت، ئه‌و دڕنده‌و بڕندانه له‌چیدا له مرۆڤ چوون؟، ده‌ستیان له هیچ نه‌پاراستووه، شوانیان كوشتووه‌و مه‌ڕو ماڵاته‌كه‌یان بردووه، په‌لاماری ماڵی ئه‌وانه‌یان داوه كه پێشتر دۆستیان بوون‌و له‌لایه‌ن ئه‌وانه‌وه هاوكاریی كراون، ئه‌وان به تاڵانكردن‌و سوكایه‌تی پێكردنیان چاكه‌یان داونه‌ته‌وه.
كورد هه‌وڵی داوه پێش كوده‌تاكه له‌گه‌ڵ بهعسیو قهومییهكاندا پێكبێت‌و به‌پێی یاداشتێك برایم ئه‌حمه‌د له‌رێگه‌ی كه‌ریم قه‌ره‌نییه‌وه له ساڵی 1962 نامه‌یه‌كی بۆ تاهیر یه‌حیا ناردووه ئه‌مه له كتێبه‌كه‌ی دانا ئاده‌مز شمیدت «گه‌شتێك به‌وڵاتی قاره‌ماناندا« جارێكی تر باس كراوه، گوایه تاڵه‌بانی بۆی گێڕاوه‌ته‌وه.
دیاره ئه‌م هه‌وڵه له‌لایه‌ن پارتییه‌وه بووه‌و پێیان وابووه، به‌عسییه‌كان مافی كورد ده‌ده‌ن، ئه‌حمه‌د بانیخێڵانی له بیره‌وه‌ریه‌كانی خۆیدا باس له‌و خۆش باوه‌ڕییه‌ی كادره‌كانی پارتی ده‌كات كاتێ پێكه‌وه له زیندان بوون، به‌ڵام زۆری نه‌خایاندووه بهعسیو قه‌ومییه‌كان له واده‌و به‌ڵێنی خۆیان پاشگه‌ز بوونه‌ته‌وه‌و به شێوازێكی دڕندانه‌و وه‌ك ئه‌وه‌ی شێخ ره‌وفی خانه‌قاو شایه‌ده‌كان ده‌یگێڕنه‌وه په‌لاماری كوردستانیان داوه.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا برایم ئه‌حمه‌د باس له‌وه ده‌كات كه پارتیش به‌گومان بووه، له بهعسیو قه‌ومییه‌كان و پێش په‌لاماری ئه‌وان بۆ سه‌ر كوردستان ئه‌مان خۆیان پاراستووه «بڕوانه دیداری نێوان مامۆستا برایم ئهحمهدو عه‌بدوڵڵا ئۆچەلان، دادگای مێژوو «له‌وه ده‌چێت بهعسییهكانو قه‌ومییه‌كان ویستبێتیان له رێگه‌ی به‌نه‌رمی مامه‌ڵه كردن له‌گه‌ڵ كورد‌و ده‌ستی ده‌ستی پێكردنیان، زیاتر جێپێی خۆیان قایم بكه‌ن، هه‌ربۆیه كاتێ ته‌واو له‌سه‌ر پێی خۆیان ده‌وه‌ستن، یه‌كسه‌ر هه‌ڕه‌شه‌ی توند له‌كورد ده‌كه‌ن. بۆ ئه‌مه‌ش سوود له حه‌ره‌س قه‌ومی و به كێگیراوهكانی كورد ده‌بینن.
جاش فرسانهكان
بهعسیو قه‌ومییه‌كان له‌لایه‌كه‌وه به درۆ به‌ڵێنی ئه‌وه‌یان به كورد ده‌دا كه مافه‌كانیان ده‌ده‌ن، له‌لایه‌كی دیكه‌شه‌وه سه‌رقاڵی ئه‌وه بوون جاش درووستبكه‌ن، ئه‌وه بوو له 9/6/1963 هێرشیان هێنایه سه‌ر كوردستان‌و یه‌ك رۆژ دواتر داوایان له شۆڕشی كورد كرد بێ قهیدو شه‌رت و له‌ماوه‌ی 24 سه‌عاتدا خۆیان بده‌ن به‌ده‌سته‌وه، حه‌ره‌س قهومییهكانیشی به‌ردایه كورد، جگه له حه‌ره‌س قه‌ومییه‌كان كه وه‌ك هێزێكی میلیشیای دڕنده ده‌رده‌كه‌وتن، هه‌ر له‌وان هێزێكی عه‌شایه‌ری عه‌ره‌ب به‌ناوی «فورسان وه‌لید « وه‌ك ئاماژه‌یه‌ك بۆ هێزه‌كانی خالیدی كوڕی وه‌لیدو له كوردیش هێزێكی به‌ناوی « فورسان سه‌ڵاحه‌دین« وه‌ك ئاماژه بۆ سه‌ڵاحه‌دینی ئه‌یوبی دروستكرد، فورسان سه‌ڵاحه‌دین راسته‌وخۆ له ژێر سه‌رپه‌رشتی به‌دره‌دین عه‌لی پارێزگاری هه‌ولێردا بوون، ئه‌و پارێزگاره‌ی دواجار شۆڕش كوشتیان، له دهستنوسێكدا كه ئه‌و رۆژگاره نووسراوه‌و ناوی خاوه‌نه‌كه‌ی به‌سه‌ره‌وه نییه ئه‌مه ده‌گێڕێته‌وه: »حكومه‌تی عێراق رۆژی 9/6/1963 هێرشی دڕندانه‌ی بۆسه‌ر كوردستان هێنا، كه هیچ حكومه‌تێكی عیراقی تا ئه‌وسا ئه‌وه‌نده دڕنده‌ییه‌ی له‌گه‌ڵ كوردا به‌كار نه‌هێنابوو.
حكومه‌ت له 10/6دا به ره‌سمی داوای له شۆڕشی كورد كرد كه بێ قهیدو شه‌رت له 24 سه‌عاتدا ته‌سلیم ببێ، ده‌سه‌ڵاتی هه‌موو كوشتن‌و بڕین‌و تاڵان‌و لهنێودانێكی به پێی (قانونی ژماره 18ی ساڵی 1935) دا به‌هێزه‌كانی له‌شكر كه به‌وپه‌ڕی به‌ربڵاوی به‌كارهێنرا، كۆمه‌ڵێك به‌یانی عه‌سكه‌ری بۆ پاراستنی نه‌وتی كه‌ركوك له مه‌ترسی كورد ده‌ركرا، جگه لهعهشایهری جاشی كورد به‌ناوی فورسان سه‌ڵاحه‌دین، كه پێشووتر به‌دره‌دین عه‌لی موحافزی هه‌ولێرو پیاوی ئینگلیز‌و دوژمنی بارزانی سازی كردبوون، ئه‌وه‌بوو بارزانی به‌دره‌دین عه‌لی كوشت، عه‌شایه‌ری عه‌ره‌بیش به‌ناوی فورسان وه‌لید نێردرانه زۆر ناوچه‌ی كوردستان، كه به‌شێوه‌ی زه‌مانی مه‌غۆل ره‌فتاریان ده‌كرد، ماڵ‌و ناوماڵی كوردیان داگیردهكردو ته‌نانه‌ت كچ و ژنی كوردیشیان له ده‌وروبه‌ری كه‌ركوك به تاڵان ده‌برد« تا دوای ئه‌و ده‌ستنووسه به‌و جۆره چیرۆكه ستهمكارییهكه ده‌گێڕێته‌وه.
له‌و چاو پێكهوتنانهدا كه كردوومانه، شایه‌ته‌كان چیرۆكی زۆر كاریگهرو غه‌مناك ده‌گێڕنه‌وه، بۆ نموونه چۆن شوانه‌كان به دیلی ده‌كوژن‌و دواتر مه‌ڕو ماڵاته‌كه‌ی تاڵان ده‌كه‌ن، یان چۆنێتی كۆكردنه‌وه‌ی خه‌ڵكی ئاوایی فهرقانو دواتر گولله بارانكردنی چه‌ندین كه‌س لێیان له‌چه‌ندین شوێن، ئه‌م چیرۆكه تاڵانه دووباره ده‌بنه‌وه. عه‌بدوڵڵا كۆمه‌ڵه كه خه‌ڵكی ئاوایی چنار تووه به‌مجۆره باسی كوشتنی باپیری ده‌گێڕێنه‌وه، له كانی پونگهڵهو گرده بۆرو قولهكهوه ده‌وری ئاوایی دهگرنو به هۆسه ده‌چنه سه‌ر ئاوایی، هه‌موو شته‌كان به تاڵان دهبهنو هه‌ر له‌وێش نیشان له مامه قاله «ده‌روێش قادر« دهگرنو عه‌ره‌بێك گولله‌یه‌ك ده‌نێ به تهوێڵییەوهو ده‌یكوژێ، چنار توو گوندێكه له سنووری ناحیەی ئاخجه‌له‌ر.
شێخ ره‌وفی خانه‌قا له شیعرێكی درێژدا به‌مجۆره ئه‌و تاڵان‌و تاڵانكارییه ده‌گێڕێته‌وه
رۆژی هه‌شتی شه‌ش ساڵی شه‌ست و سێ
مێژووی ده‌رناچێ له بیری كه‌سێ
مێژووی ئه‌م رۆژه پڕ له برینه
رۆژی مه‌عره‌كه‌ی مردن‌و ژینه
به‌ڵێ هه‌شتی شه‌ش مانگی حوزه‌یران
كوردستان كه‌وته بن بۆمبوردمان
هه‌زاران پۆلیس عاره‌ب و عه‌سكه‌ر
هه‌ر له ناكاودا بێ جواب و خه‌به‌ر
هێرشیان هێنا بۆ شار‌و لادێ
وه‌ك گورگی برسی بۆسه‌ر به‌رخی مێ
تاویان دایه سه‌ر كوردانی فه‌قیر
دایانه به‌ر تۆپ تفه‌نگ و شه‌ستیر
مه‌گه‌ر حكومه‌ت قه‌راری دابوو
ئهسبابیش هه‌موو حازر كرا بوو
له پێش گه‌یشتن به مانگی ته‌موز
كورد‌و كوردستان بكه‌نه خه‌ڵوز
بۆ تواندنه‌وه‌ی ئیحساسی قه‌ومی
هێنرایه وجود حوراسی قه‌ومی
ئیتر باسی تاڵان و بڕۆكه ده‌كات و ده‌ڵێت :
خانوو ، ده‌غڵ و دان ، مه‌زاریع سوتا
زۆر بێگوناهیش تێكه‌ڵ بوو سوتا
به تاڵان رۆیی ئه‌شیاو مه‌ڕو ماڵ
له ته‌شت و مه‌نجه‌ڵ جاجم و به‌رماڵ
ژن دوو سێ منداڵ به باوه‌شه‌وه
بێ نان و بێ ئاو به‌و نیوه شه‌وه
ئه‌وه‌ی شێخ ره‌وف ده‌یگێڕێته‌وه دڵۆپێكه له ده‌ریایه‌ك له سته‌مكاریی، سته‌مكارییه‌ك كه لانیكه‌م پێویسته رۆژگارهكهی سزا بدرێت بۆئه‌وه‌ی دووباره نه‌بێته‌وه.
ئافره‌تێكی به‌ته‌مه‌نی ئاوای شیرناو بۆی گێڕامه‌وه چۆن عه‌ره‌به‌كانی هه‌مان ناوچه‌كه‌ی خۆیان و ئه‌وانه‌ی كه شه‌وو رۆژ پێكهوهبوونو وه‌ك كه‌سوكاری یه‌كتریان لێهاتبوو، ده‌كه‌وتنه پێش حه‌ره‌س قه‌ومییه‌كان بۆ تاڵانكردن‌و سوتاندنی گونده‌كانی كوردهواری، خه‌ڵكی ئاواییه‌كانی دوبز، ساڵه‌یی، شوان و شوێنه‌كانی تر به‌جۆره‌ها شێوه چیرۆكه ئازار به‌خشه‌كان ده‌گێڕنه‌وه.
جوگرافیای ناوچه په‌لامار دراوه‌كان :
حه‌ره‌س قه‌ومیه‌كان به هاوكاری سوپا په‌لاماری هه‌موو ناوچه‌ی سۆران ده‌ده‌ن، ئه‌و په‌لامارانه كه سه‌ره‌تا له‌كه‌ركوكه‌وه ده‌ست پێده‌كات، هه‌موو ناوچه كورده‌وارییه‌كانی ئه‌و پارێزگایه ده‌گرێته‌وه، وه‌ك ناوچه‌كانی شوان‌و ساڵهییو شێخ بوزێنیو ناوداوێو گلو بان جهباریو ناو زه‌نگنه‌و شێخان‌و ناحییەكانی نه‌وجول، قادركه‌ره‌م، شوان، ئاغجهلهرو سه‌نگاوو ته‌واوی شوێنه‌كانی تر، له‌و په‌لامارانه‌دا عه‌ره‌ب هه‌موو شتێ به‌تاڵان ده‌به‌ن، هه‌ندێك له گێڕه‌ره‌وه‌كان باس له تاڵانیی كچ‌و ژنی كوردیش ده‌كه‌ن، به گشتی ده‌بێ بڵێین، په‌لاماره‌كانی حه‌ره‌س قه‌ومی هه‌موو ئه‌م ناوچانه‌ی گرتۆته‌وه:
یه‌كه‌م: هه‌موو به‌شه كورده‌وارییه‌كه‌ی پارێزگای كه‌ركوك، به‌ته‌واوی قه‌زاو ناحیەو گوندهكانهوهو له‌و سنووره سه‌دان گوند سووتێنران‌و تاڵانكران، ئه‌وه جگه له‌وه‌ی په‌لامارو تاڵانهكان ناوشاری كه‌ركوك‌و قه‌زاو ناحییەكانیشی گرتۆته‌وه.
دووه‌م: به‌شه كوردییه‌كانی هه‌ردوو پارێزگای دیاله‌و تكریت، بهعسیو قه‌ومییه‌كان له‌و دوو پارێزگایه‌ش ده‌ستیان له كورد نهپاراستو تاڵان‌و تاڵانكاریی زۆریان كرد.
سێیه‌م : پارێزگای هه‌ولێر، قه‌ومی‌و به‌عسییه‌كان له زۆربه‌ی ناوچه‌كانی پارێزگای هه‌ولێر هه‌مان تاڵان‌و تاڵانكارییان به‌ڕێوه‌بردو چه‌ندین گوندیان له‌سنووری مهخمورو قهراجو كهندێناوەو قه‌ره‌چوغ سووتاند‌و چه‌ندین كه‌سیان كوشت، ئه‌و گوندانه‌ی له‌م ناوچه‌یه به‌ركه‌وتن به‌شێكیان بریتیبوون له « كاوه‌ره، سمایلاوه، تهلرهخێمهكان، سۆفی سمایل، ئازیكهند، دهربهندسیان، شه‌عه‌ل، گورگه، سێبیران، مشار، قه‌رانه سۆرانی مهزنو ...هتد «.
چواره‌م : سنووری پارێزگای سلێمانی‌و ناو سلێمانی‌و مهنعهتهجهولهكهی زه‌عیم سدیقی جه‌لاد، كه ئه‌ویش یه‌ك به‌خۆی قه‌سابخانه‌یه‌كی گه‌وره‌ی له شاره‌كه بۆ خه‌ڵكه سڤیله‌كه دروستكرد‌و ده‌یان كه‌سی بێگوناهی شه‌هیدكرد، ئێستا ناوی قوربانییه‌كان له‌ناو پاركی ئازادی هه‌ڵواسراوه.
به‌گشتی ئه‌و په‌لامارو سته‌مكارییه نزیكه‌ی ته‌واوی باشووری كوردستانی گرته‌وه‌و له‌هه‌موو شوێنه‌كانیش كوشتوبڕو تاڵانی به‌ڕێوه‌چوو .
ناوی به‌شێك له قوربانیه‌كانی ده‌ستی حه‌ره‌س قه‌ومییه‌كان :
شه‌هیده‌كانی 17-8-1963ی گوندی فه‌رقان
1-مهلاتایر مه‌لا ئه‌حمه‌د مه‌لای مزگه‌وتی فه‌رقان.
2-مه‌حمود محه‌مه‌د وه‌لی ئه‌ندامی یه‌كێتی قوتابیان.
3-ئه‌حمه‌د حه‌یده‌ر.
4-كاكه ره‌ش ئه‌حمه‌د قادر.
5-قادر ئه‌حمه‌د قادر.
6-عه‌لی عه‌بدوڵڵا به‌ساڵاچوو 70ساڵ.
7-جه‌بار عوسمان محه‌مه‌د
8-عوسمان قاره‌مان
9-محه‌مه‌د حه‌یده‌ر
برینداره‌كان
1-سلێمان ئه‌حمه‌د.
2-حه‌مید ره‌بعه.
3-حاجی ره‌حمان رۆژبه‌یانی.
ئه‌و گوندانه‌ی تاڵانكران
یه‌كه‌م : باوا
دوه‌م : به‌یانلو
سێیه‌م : فه‌رقان
هه‌روه‌ها ئه‌م دێیانه سوتێنران «ته‌رجل، قازانبڵاخ، په‌نجا عه‌لی، كهوهڵه»
له‌گه‌ڵ به‌شێك لهشاهیدهكاندا گفتوگۆمان كردووه، ئه‌وان به دوورودرێژی باسی چۆنێتی ئه‌و په‌لامارو سته‌مكارییه‌ی سه‌ر گوندی فهرقانو گونده‌كانی تریان بۆ گێڕاینه‌وه، هه‌روه‌ها باسی رۆڵی خراپی هه‌ندێ جاش‌و به‌كرێگیراوی كوردیشیان بۆ كردین له‌و رۆژه‌دا، ئه‌وه‌ی كه منی زۆر ئازار دا جگه له كوشتوبڕی ئه‌و خه‌ڵكه سڤیله‌و تاڵانی مه‌ڕو ماڵاتی گونده‌كه، لهناوچوونو تاڵانكردنی كتێبخانه ده‌وڵه‌مه‌نده‌كه‌ی مامۆستا مه‌لا جه‌میلی رۆژبه‌یانی بووه، كه چه‌ندین ده‌ستنووسی نایابی تێدابووه، ئه‌و كتێب‌و ده‌ستنووسانه پاش شاردنه‌وه‌شیان له ده‌ره‌وه‌ی گوند دۆزراونه‌ته‌وه‌و حكومه‌ت بردوونی. سه‌باره‌ت به كتێب‌و دەستنووسهكان ده‌گێڕنه‌وه گوایه دواتر هه‌ندێ پاره‌یان بۆ مامۆستا ناردووه، ئه‌ویش ناردوێتییهوهو وتویه‌تی: «من بیست ئه‌وه‌نده پاره ده‌ده‌مه حكومه‌ت ده‌ستنووسه‌كانم بۆ بگێڕێته‌وه».
په‌لاماره‌كانی 1963ی حه‌ره‌س قه‌ومییه‌كان نزیكه‌ی هه‌موو كوردستانی گرتۆته‌وه به‌تایبه‌تی له‌و ناوچانه‌ی كه هاوسنوورن له‌گه‌ڵ ناوچه عهرهبنشینهكانو نزیكه‌ی 51%ی هه‌موو ناوچه‌كانی كوردستانی گرتۆته‌وه له‌پارێزگای باقوبه‌وه تا پارێزگای موسڵ، له پارێزگاكانی «كه‌ركوك، سلێمانی، هه‌ولێر «.
له نامیلكه‌یه‌كی بچو‌وكدا به‌كر ته‌یفور به‌شێك له چیرۆكی ئه‌و سته‌مكارییه له سنووری شوان‌و ساڵهییو شێخ بوزێنی ده‌گێڕێته‌وه، حه‌ره‌س قه‌ومییه‌كان به‌پاڵپشتی سوپا له رۆژی 25/ 6/1963 په‌لاماری گونده‌كانی « بیبانی گه‌وره‌و بچووك، قادر باغر، یارمجه، شانشین، كتكه، گورزه‌ی ، زه‌ردك، گه‌ڵۆزی، قهزنهفهر، گۆڵده‌ره، بیره‌سپانی خواروو ژوورویاندا» ئه‌م په‌لامارانه كارێزو بیراڵكو عه‌لی به‌یان‌و توڵكیشی گرته‌وه‌و له سنووری بیبانی ژووروو، كاكل ره‌زاو نه‌عمانی كوڕیان له‌كاتی دروێنه‌دا شه‌هیدكرد جگه له‌م شه‌هیدانه لای وهكاشهش ئه‌م هاووڵاتیانه گولله‌باران كران:
1-حه‌مید حه‌مه‌ده‌مین سوله‌یمان - بیره‌سپانی ژووروو.
2-فه‌قێ محه‌مه‌د عه‌لی - بیره‌سپانی ژووروو.
3-حاجی حه‌مه‌ڕه‌ش ساڵح -بیره‌سپانی ژووروو.
4-عه‌لی عومه‌ر سمایل- بیره‌سپانی ژووروو.
5-نامیق عه‌بدوڵڵا حه‌یده‌ر- بیره‌سپانی ژووروو.
6-فه‌تاح محه‌مه‌د ئه‌مین قولی- بیره‌سپانی خواروو.
7-نه‌عمان حه‌مه‌ڕه‌ش – بیره‌سپانی خواروو.
8-عه‌بدول تۆفیق محه‌مه‌د ئه‌مین- بیره‌سپانی خواروو.
9-سمایل ئه‌حمه‌د ته‌لانی- نه‌بیاوه
10-محێدین ساڵح -نه‌بیاوه له‌گه‌ڵ كوڕێكیدا.
11-ئه‌حمه‌د محێدین ساڵح- نه‌بیاوه.
12-سه‌عید مامه ئه‌حمه‌د- یارمجه.
13-جه‌بار ئایشان- یارمجه.
14-جه‌وهه‌ر حه‌سه‌ن- یارمجه.
15-حه‌مه‌ده‌مین عه‌بدوڵڵا ره‌زا- زه‌ردك.
16-فازڵ ره‌شید- بیره‌سپانی ژووروو.
17-كاكه‌ڕه‌ش حه‌مه عه‌زیز- بیراڵك.
18-سه‌ید عه‌لی-بیراڵك.
19-شه‌ریف حه‌مه عه‌لی- بیبانی گه‌وره.
20-كوێخا نامیقی قادر باغر.
21-ئه‌حمه‌د شوان- شوان بوو.
22-دێوانه عه‌لی- بیره‌سپانی ژووروو.
23-ئه‌حمه‌د له‌تیف-شوان بوو.
24-عه‌لی حه‌مه سه‌عید ئه‌رمه‌نی- شوان بوو.
25-سه‌لیم هه‌ولێری.
26-عه‌بدوڵڵای حاجی قه‌ره سالم.
27-حه‌مه‌د خدر قه‌شقه‌یی- گه‌ڵۆزی.
هه‌موو ئه‌م شه‌هیدانه له‌رۆژانی 25-26-27ی 6ی 1963 شه‌هید بوون.
شه‌هیده‌كانی ده‌رماناو
1-به‌دیعه یاسین حه‌سه‌ن-ده‌رماناو.
2-فاتم-ده‌رماناو.
3-محه‌مه‌د ئه‌حمه‌د- ده‌رماناو.
4-مامز خێزانی محه‌مه‌د جوامێر -ده‌رماناو.
5-عومه‌ر محه‌مه‌د-ده‌رماناو.
6-شه‌هیدبوونی دوو منداڵ.
برینداره‌كان
1-كانه‌بی كه‌ریم.
2-غه‌فور محه‌مه‌د ته‌ها.
3-یابه ته‌ها.
4-عه‌تیه یابه، ئه‌مانه ده‌رماناوی بوو به تۆپباران بریندار‌و شه‌هیدبوون.
ئه‌م هاووڵاتیانه‌ی قهرهدهرهش لهدهرماناو شه‌هید بوون:
1-عایشه.
2-هه‌مینه ساڵح محه‌مه‌د.
3-كه‌ریم فه‌تاح ساڵح.
4-روناك فه‌تاح ساڵح.
5-غه‌ریبه ته‌ها عه‌بدول.
6-به‌دریه عه‌بدول محه‌مه‌د.
7-حه‌كیم فه‌تاح ساڵح.
8-مونیره عه‌بدول محه‌مه‌د.
9-ره‌حیمه محه‌مه‌د ئه‌مین مه‌ولود.
10-قاسم سه‌عید ساڵح.
11-غه‌ریبه سه‌عید ساڵح.
12-كافیه سدیق مسته‌فا.
13-ئه‌حمه‌د محه‌مه‌د ئه‌حمه‌د.
14-گوڵه حه‌سه‌ن ره‌مه‌زان.
15-مسته‌فا مه‌لا مه‌حمه‌د قه‌ره‌ده‌ره– سێ مانگ
له‌سنووری قه‌زای مه‌خمووریش حه‌ره‌س قه‌ومییه‌كان ئه‌م هاووڵاتیانه‌یان شه‌هیدكرد:
1-مام هه‌ینی له‌گوندی كاوه‌ره.
2-خالید یاسین ته‌ها له‌گوندی سمایلاوا.
3-حه‌مه عه‌لی له‌گوندی ته‌له رخێم.
4-تاهیر محه‌مه‌د جوكز له گوندی ته‌له رخێمی گه‌وره.
5-ئه‌نوه‌ر محه‌مه‌د جوكز له هه‌مان گوند.
6-یاسین ته‌ها لهسمایلاوا.
7-كوڕێكی شه‌ریف بێكراس له سۆفی سمایل.
8-شوانێك له گوندی لاسۆر.
9-ساڵح كاوێز له نازیكهند.
10-خه‌لیل له ته‌له رخێم.
11-سه‌لام له گرده‌شینه.
12-میره‌م بهكورینك له گوێر.
13-خالید برای مه‌لا عومه‌ر له جل هه‌وێزه.
14-مه‌سعود برای كوێخا سلێمانی ته‌له رخێم.
15-سابیر كوێخا عه‌زیز له كوشاف.
16-عه‌ریف سلێمان له ته‌له رخێم.
17-خه‌لیفه خدر له ده‌ربه‌ندی سیان.
18-قادر عومه‌ر له ده‌ربه‌ندی سیان.
19-حامید حه‌مه‌د له ده‌ربه‌ندی سیان.
20-ستیله خدر له ده‌ربه‌ندی سیان.
21-سه‌عید شێخ ره‌شید له ده‌ربه‌ندی سیان.
22-محه‌مه‌د یابه له ده‌ربه‌ندی سیان.
23-فه‌رمان حه‌سه‌ن له شه‌عه‌ل.
24-ئه‌حمه‌د عه‌بدوڵڵا له كوركه.
25-ئه‌حمه‌د حسێن له سه‌رگه‌ڕان.
26-یاسین قادر له سێبیران.
27-عومه‌ر ساڵح سه‌مین له مشار.
28-نامیق عه‌وڵڵا سه‌مین لهمشار.
29-سه‌لیم حسێن سه‌مین لهمشار.
30-ئه‌حمه‌د مه‌ولود یاقوب لهقهرانه سۆرانی مه‌رزان.
31-حه‌سه‌ن حاجی پیرداود له قه‌رانه سۆران.
32-جه‌میل كه‌ریم له كهزۆكی حاجی حه‌مه‌د.
33-عوسمان حاجی حه‌مه‌د له لاسۆر.
34-مه‌ولود حاجی جه‌بور له ته‌له مه‌تار.
35-خوشكێكی جه‌بار حه‌مید له عه‌وێنه.
36-محێدین كاكه مین له مه‌حمه‌ر ئۆمه‌ران.
37-سه‌عدی عه‌لی له كهرهبهشهی كۆلان.
38-عه‌وڵا عه‌بدوڵڵا له‌سلێمان به‌خشیان.
به‌عسی و حه‌ره‌س قه‌ومییه‌كان هه‌ر له سنووری كه‌ركوك‌و گه‌رمه‌سێر ئه‌وه‌یان نه‌كردم له سنووری ناوچه‌كانی دیكه‌ش ئه‌وه‌یان كرد، بۆ نموونه ئه‌و سته‌مكارییه‌ی زه‌عیم سدیق ده‌رهه‌ق به خه‌ڵكی سلێمانی كردی، ئه‌وكاته دادگای دۆڵی مه‌رگ له‌لایه‌ن زه‌عیم سدیق مسته‌فاوه له‌سلێمانی دانرا، له9ی حوزه‌یران بڕیاری قه‌ده‌غه‌كردنی هاتوچۆ درا، سوپا به‌یارمه‌تیی حه‌ره‌س قه‌ومی‌و به‌كرێگیراوانی كورد، كه‌وتنه رهشبگیرو 267 كه‌سیان گرت، له دادگای شیوی مه‌رگدا بڕیاری كوشتن‌و گولله‌باران بۆ 84 كه‌سیان ده‌رچوو، دادگاكه بریتی‌بوو له « زه‌عیم سدیق مسته‌فا سه‌رۆكی دادگا‌و فه‌رمانده‌ی لیوای بیست، عه‌بدولره‌زاق سه‌ید مه‌حمود موته‌سه‌ریفی سلێمانی، موقه‌ده‌م فه‌یسه‌ڵ، عه‌قید جاسم به‌غدادی، دكتۆر محه‌مه‌د عه‌لی حسێن « به گشتی له‌و یه‌ك دوو رۆژه‌دا له سلێمانی 176 كه‌س كوژران و گولله‌باران كران. هه‌ر له‌و رۆژه‌دا له كه‌ركوك‌و هه‌ولێرو كۆیه‌و چهمچهماڵو رانیه‌و بێتواته رهشبگیركراو خه‌ڵك گولله‌باران كران.
بڕوانه شاری سلێمانی نووسینی هه‌وراز جه‌وهه‌ر مه‌جید چاپی 2012 ته‌وه‌ری سێیه‌م كوده‌تای 8ی شوباتی 1963 لاپه‌ڕه 146... هتد.
ئه‌وه‌نده‌ی من ئاگاداربم زه‌عیم سدیقی جه‌لاد تا دوای 2003 ش مابوو كاتێ به سه‌ركردایه‌تی كورد وترابوو ئه‌و جه‌لاده ماوه‌و له به‌غدایه، ئه‌وان هیچ كاردانه‌وه‌یه‌كی ئه‌وتۆیان نیشان نه‌دابوو بۆ راكێشانی بۆ به‌رده‌م دادگا.
له دوای 13 ساڵ زیاتر له رووخانی به‌عس تا ئێستا وه‌ك پێویست ده‌سه‌ڵاتی كوردی كاری له‌سه‌ر ئارشیفكردنی ئه‌م بابه‌ته نه‌كردووه، كه به‌لای منه‌وه ، ئه‌م پرسه زۆر له پرسی دوجه‌یل گه‌وره‌ترو كاریگه‌رتره هه‌روه‌ك به‌یه‌كه‌مین سته‌مكاری به‌عسییه‌كانیش ده‌درێته قه‌ڵه‌م.
له نێو چیرۆكی ئه‌و رووداوه كاریگه‌رانه‌ی 1963دا چه‌ندین چیرۆك هه‌ن كه مرۆڤ نازانێ چۆن هه‌ڵوه‌سته‌یان له‌سه‌ر بكات، بۆ نموونه چوونه‌ته سه‌ر رانه‌مه‌ڕی كه‌سێك و پاش ئه‌وه‌ی شوانه‌كه‌یان به دیلی كوشتووه، رانهكهشیان تاڵانكردووه، یان داوای هاوكارییان له خه‌ڵك كردووه بۆ كارێك له گه‌رمه‌ی هاوكارییهكهدا كه‌سه‌كانیان گولله باران كردووه ، له‌هه‌ندێ ماڵ له‌كاتی تاڵاندا ئه‌وه‌ی بردوویانه بردوویانه ، ئه‌وه‌ی نه‌یانبردووه یان سووتاندویانه یان له‌ناویان داوه‌و پیسیان كردووه، بۆ ئه‌وه‌ی سوودی لێ نه‌بینرێت.
له كۆیه‌ش رۆژی 4/7/1963 دوای قه‌ده‌غه‌كردنی ده‌رچوون، سه‌دان هاووڵاتی دهگرنو بهزیندانكراوی ده‌یانبه‌ن بۆ موسه‌یه‌ب، ته‌نها شه‌ش كه‌س له‌وان ده‌هێڵنه‌وه‌و ئه‌و شه‌ش كه‌سه‌ش رۆژی 7/7 له‌ناوشار بهدینگهكانی شاره‌وه بهپشتوێنهكانی خۆیان دهیانبهستنهوهو گوله‌بارانیان ده‌كه‌ن، شه‌هیده‌كانیش بریتیبوون له:
محه‌مه‌د وه‌هاب ئاغا
شه‌فیق ئۆمه‌ر چایچی
سوله‌یمان حه‌مه قاوه‌چی.
حه‌مه‌ئه‌مین ئه‌حمه‌د ئاغا.
یوسف حه‌نا مه‌سیحی.
حه‌نا یوسف مه‌سیحی.
هه‌ر رۆژی 4/7 به ده‌سڕێژی گولله ئه‌م هاووڵاتیانه شه‌هید ده‌كه‌ن «حه‌مید فه‌قێ سمایل، مه‌لا شێخ تاهیر، جه‌لال سمایل ئه‌حه‌سور، خاتوو مونیره مه‌لا تاهیرو كۆرپه‌كه‌ی شوان سابیر» هه‌روه‌ها رۆژی 31/7/1963 جارێكی تر چوار هاووڵاتی ئه‌و شاره گولله‌باران ده‌كه‌ن كه سیانیان بران به‌ناوه‌كانی حه‌سه‌ن شه‌ریف ئیبراهیم، حسێن شه‌ریف ئیبراهیم، عومه‌ر شه‌ریف ئیبراهیم و قولی كوێخا عه‌لی كێله‌سپی.
ئه‌مان دوای ئه‌وه‌ی شه‌و و رۆژێك بهدنگهكانی ناو بازاڕه‌وه ده‌مێننەوە، مه‌لا عه‌لی حاجی تۆفیق‌و قه‌شه‌یه‌كی مه‌سیحی قورئان‌و ئینجیل ده‌به‌نه تكا بۆلای تاهیر شه‌كرچی تاوانباری ئه‌و سته‌مه بۆئه‌وه‌ی شه‌هیده‌كان بكه‌نه‌وه‌و بیاننێژن. كازم عومه‌ر ده‌باغ خۆی شاهیدی ئه‌و رووداوهیهو له ژماره 1097ی رۆژی 14/7/2013 له‌لاپه‌ڕه 18ی هەفتەنامەی هاوڵاتی بڵاویكردۆته‌وه.
هه‌ڵبه‌ت ژماره‌ی قوربانییه‌كان هه‌ر ئه‌وه‌نده نین‌و له‌چه‌ندین شوێنیش ناوی تریان باس كردووه یان به نیوه‌چڵی بۆیان ناردووم، له‌ڕاستیدا من ئه‌مه وه‌ك هه‌نگاوی یه‌كه‌م ده‌خه‌مه بهردهستو به‌هیوام له‌ئاینده‌دا كاری زۆر باشی له‌سه‌ر بكرێت.
بۆچی حه‌ره‌س قه‌ومیه‌كان كوردیان كرده ئامانج؟
بهعسو قهومییەكان له‌به‌غدا حه‌ره‌س قه‌ومییان بۆ ئه‌وه دروستكرد، تا به شیوعییهكانو قاسم بڵێن خه‌ڵكی ئه‌م وڵاته ئێوه‌یان ناوێ، هه‌رچه‌ند له‌ڕاستیدا دروستكردنی ئه‌م هێزه ترسناكه میللییه بۆ ترساندنی هاووڵاتی عیراقی‌و به‌تایبه‌ت بۆ ترساندنی بیروڕا جیاوازه‌كان بوو، به‌ڵام زۆری نه‌برد ئه‌م هێزه میلیشیاییه بۆ لێدانی كورد به‌كارهێنراو له‌ناوچه هاوسنووره‌كانی كورد‌و عه‌ره‌ب له‌پارێزگای كه‌ركوك، به‌عسییه‌كان هاتن زۆرترین عه‌ره‌بی ئه‌و ناوچانه‌یان پڕچه‌ك كرد‌و بهریاندانه كورد، ئه‌مه‌ش له‌لایه‌كه‌وه بۆ دوورخستنه‌وه‌ی كوردبوو له‌و ناوچانه‌و بۆ ترساندنیان بوو، له‌لایه‌كی دیكه‌وه بۆ ئه‌وه بوو كه ته‌عریبی ئه‌و ناوچانه بكرێت‌و هه‌نگاو هه‌نگاو پاشه‌كشه به‌كورد بكات له‌ناوچه‌كانی سنووری چیای حه‌مرین‌و حه‌ویجه‌و تاراده‌یه‌كی زۆریش له‌وه‌دا سه‌ركه‌وتووبوو، به‌تایبه‌ت ئه‌گه‌ر بزانین نه‌خشه‌ی ته‌عریبی ئه‌و ناوچانه‌و نیشته‌جێكردنی عه‌ره‌ب لێیان زۆر پێش هاتنی به‌عسیه‌كان‌و هه‌ر له‌سه‌رده‌می پاشایهتیو یاسین هاشمیه‌وه كاری له‌سه‌ر كرابوو، پێویسته ئه‌وه‌ش بووترێ كه قهومییهكانو به‌عسییه‌كان هه‌میشه وا سه‌یری كوردیان كردووه كه هه‌ڕه‌شه‌یه بۆ سه‌ر وڵات‌و وه‌ك ته‌نێكی نامۆ‌و ناجۆر وایه به‌جه‌سته‌ی وڵاته‌وه.
ترسی به‌عس له‌بوونی كورد په‌یوه‌ندییه‌كی قوڵی به فه‌لسه‌فه‌ی سیاسی‌و دیدگای به‌عسه‌وه هه‌یه بۆ ئه‌وانی تر ، به‌عس وه‌ك بزووتنه‌وه‌یه‌كی سیاسیی ناسیونالیستی عه‌ره‌بی بڕوای به بوونی ئه‌وانی تر نییه، له چوارچێوه‌ی وڵاتێكدا كه به‌لای به‌عسه‌وه ده‌بێت وه‌ك وڵاتێكی عه‌ره‌بی سه‌یری بكرێت، هه‌ر ئه‌مه‌ش به‌س بوو بۆئه‌وه‌ی كه هه‌وڵی سڕینه‌وه‌ی كورد بدرێت.
ئه‌وه‌ی به‌عسییه‌كان له‌سنووری كه‌ركوك‌و ده‌وروبه‌ری كردویانه، نه‌ك هیچی له‌كرده‌ی سته‌مكارانه‌ی نازییه‌كان كه‌متر نییه، بگره زۆر ترسناكتره، ته‌نانه‌ت له هه‌ندێک شوێن به‌ر له‌كوشتنی كه‌سه‌كان، سوكایه‌تی زۆریان بهقوربانییهكان كردووه.
هه‌ڵبه‌ت ئه‌م سته‌مكارییانه زۆر له‌وه‌ی دوجه‌یل گه‌وره‌ترن كه سه‌دامیان له‌سه‌ری له‌سێداره‌دا، هه‌روه‌ها تائێستا هه‌وڵی ئه‌وه‌ش نه‌دراوه ئه‌م دۆسێ گرنگه بخرێته به‌رده‌م دادگای باڵای تاوانه‌كان بۆئه‌وه‌ی كاری له‌سه‌ر بكرێت، ئه‌وه‌ی من كردوومه له‌وباره‌یه‌وه، هه‌نگاوێكی بچووكه‌و هیچی تر.
چۆنێتی ئاماده‌كردنی ئه‌م پرسه بۆ به‌رده‌م دادگا
له راستیدا هه‌ر بۆخۆی چۆنێتی نووسین‌و ئاماده‌كردنی ئه‌م بابه‌ته وه‌ك بابه‌تێكی دیرۆكی نییه تا ئه‌وه‌ی ئه‌مه هه‌وڵێكه بۆ دروستكردنی دۆسێی ئه‌و سته‌مكارییه بۆ به‌رده‌م دادگا، ئه‌وه‌ی جێگای نیگه‌رانییه ده‌سه‌ڵاتی ئێستای عیراق نه‌گه‌ڕاوه‌ته‌وه بۆ ئه‌و مێژووه‌و له‌ساڵی 1968وه له‌سه‌ر سته‌مكارییه‌كان وه‌ستاوه، به‌مه‌ش لاپه‌ڕه‌یه‌كی گرنگی سته‌مكاریی پشتگوێ خستووه كه ناكرێ له‌بیر بكرێت، ئه‌مه‌ی من كردومه هه‌نگاوێكی بچوكه و ره‌نگه له ئاینده‌دا ئه‌گه‌ر بوارم بێت وه‌ك ئاوڕی دیرۆكی بگه‌ڕێمه‌وه سه‌ری، لانییكهم له‌م هه‌نگاوه‌دا توانیومانه رێگه خۆشبكه‌ین بۆ ئه‌وانی تر تا له ئاینده‌دا توێژینه‌وه له‌و باره‌یه‌وه بكه‌ن، ئاماده‌كردنی ئه‌م بابه‌ته بۆ به‌رده‌م دادگا پێویستی به‌چه‌ند هه‌نگاوێك بوو، به‌مجۆره‌ی خواره‌وه:
یه‌كه‌م: ناوی قوربانیه‌كان له‌م نووسینه‌دا زیاتر له ناوی 100 قوربانیمان به‌شه‌هیدو بریندار نووسیوه كه ده‌كرێ دادگا به‌دواداچوونیان بۆ بكات‌و كار له‌سه‌ر ئه‌وه بكرێت كهسوكاریانو ته‌نانه‌ت برینداره‌كانی ئه‌و رۆژگاره ئه‌وانه‌ی كه ماون بچنه به‌رده‌م دادگا.
دووه‌م: ناوچه‌ی قوربانییه‌كان، تا راده‌یه‌ك هه‌وڵمان داوه به‌شێك له‌و ناوچانه دیاری بكه‌ین كه سته‌مكارییه‌كانی تێدا به‌ڕێوه‌چووه.
سێیه‌م: ناوی به‌شێك له‌وانه‌ی ئەوكارهیان کردووە، واته سته‌مكاره‌كان، راسته له‌مه‌دا هه‌ندێك كێشه درووستبووه به‌وه‌ی خه‌ڵكانێك نایانه‌وێ ناوه‌كان بڵێن، به‌ڵام هه‌ر ناو له‌به‌رده‌سته بۆئه‌وه‌ی بدرێنه دادگا.
چواره‌م: بۆ ئه‌م مه‌به‌سته جگه له‌وه‌ی ئێمه دیدارێكی زۆرمان كردووە، به‌ڵام هێشتا پێویسته درێژه به‌و دیدارانهو كۆكردنه‌وه‌ی ئه‌و چیرۆكه تاڵانه بدرێت، كه ره‌نگه بۆ من هه‌ر ئه‌وه‌نده توانا هه‌بووبێت، به‌و هیوایه‌ی بۆ ئه‌و مه‌به‌سته تیمی تایبه‌ت دروست بكرێت.
پێنجه‌م: له‌و ستهمكارییهدا هه‌ر كوشتن‌و تاڵان‌و سوتاندنی گونده‌كان به‌ڕێوه‌نه‌چووه، چه‌ندین شێوازی تری سته‌مكاریی پیاده كراوه كه پێویسته كاری له‌سه‌ر بكرێت، بۆنموونه گواستنه‌وه‌ی چه‌ندین گوند له‌سه‌ر شوێنێكه‌وه بۆ سه‌ر شوێنێكی تر، وه‌ك گواستنه‌وه‌ی گونده‌كانی سه‌ربە ناحیەی قه‌ره‌ته‌په له‌ساڵی 1963 بۆسه‌ر جه‌له‌ولا بۆ نموونه گونده كورده‌كانی وه‌ك « به‌یانلو، بنهباغ، ته‌په چه‌رمگ، شێخ بابا، كنه سوور، عه‌لوش «و تا دوای ئه‌وه‌ی جێگه‌ی داخه زۆرجار شاهیدو گه‌واهیده‌ره‌كان ته‌نیا له‌به‌رامبه‌ر ئه‌وه‌دا قسه دهكهنو زانیارییه‌كان ده‌گێڕنه‌وه كه چیان له‌به‌رامبه‌ر ئه‌وه ده‌ست ده‌كه‌وێت، ئه‌وه‌ش بۆ من ئازار‌و یەک ناخۆشی خۆی هه‌یه، چونكه هێشتا ئێمه به ته‌واوه‌تی له بایه‌خی دادوه‌ری گوێزه‌ره‌وه‌و سزادانی دیرۆك بۆ باشتركردنی سبه‌ینێ تێنه‌گه‌یشتوین.
شه‌شه‌م: ئه‌ركی حكومهتو لایه‌نی په‌یوه‌ندیداره بانگه‌واز بكات تا كۆی ناسنامه‌ی قوربانییه‌كان كۆبكاته‌وه‌و دۆسێی تایبه‌تیان بۆ دروستبكات، بۆئه‌وه‌ی له‌كاتی دادگایی كردن‌دا ئامادهبكرێنو سوودیان لێوه‌ربگیرێت.
حه‌وته‌م: ده‌بێت كۆی زه‌ره‌رو زیانه‌كانی ئه‌و رۆژگاره كه به‌سه‌ر خه‌ڵكی سڤیلی ناوچه ستهملێكراوهكاندا هاتووه، ریزبهندبكرێتو ئاماده‌بكرێت، بۆ ئه‌م خاڵه‌و بۆ به‌شێك له‌خاڵه‌كانی دیكه‌ی سه‌ره‌وه، پێویسته وه‌زاره‌تی شههیدانو ئه‌نفالکراوان تیمی تایبه‌ت دروست بكات.
ئه‌ركی وه‌زاره‌تی شه‌هیدو ئه‌نفال سه‌باره‌ت به‌م بابه‌ته:
ئێمه پێشتر هه‌ندێ ئاماژه‌مان به‌وه كرد كه پێویسته وه‌زاره‌تی شههیدانو ئه‌نفالكراوانی كوردستان چۆن مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ئه‌م بابه‌ته بكات؟ هه‌ڵبه‌ت له‌به‌رئه‌وه‌ی ئه‌و وه‌زاره‌ته راسته‌وخۆ په‌یوه‌سته به بەدواداچوونی ئەو ستهمكارییانهوه كه له‌گه‌لی كورد‌و گه‌لانی دیكه‌ی سه‌ر خاكی كوردستان كراوه، ده‌بێت راسته‌وخۆ ئه‌و وه‌زاره‌ته له‌گه‌ڵ لایه‌نه جیاواز‌و جۆراوجۆره‌كانی عیراق‌و نێوده‌وڵه‌تی ئه‌و بابه‌ته باس بكات‌و كار بۆ ئه‌وه بكات، كه وه‌ك جۆرێك له‌هه‌وڵی سڕینه‌وه‌و جینۆساید چاوی لێبكرێت، راستی خودی هه‌وڵه‌كه شێوه‌یه‌كی به‌رچاوه له‌شێوه‌كانی سڕینه‌وه‌و جینۆساید، لانیكه‌م له‌و رووه‌وه كه هه‌وڵدراوه كورد‌و عه‌ره‌ب وه‌ك دوو نه‌ته‌وه‌ی نزیك لهیهكترو دراوسێ بكرێن بهگژیهكداو هۆسهكانی عه‌ره‌ب بۆ هه‌وڵی تۆقاندنی كورد به‌پاڵپشتی سوپای عیراق به‌ئێمه ده‌ڵێت، ئه‌م دووبه‌ره‌كی‌و هه‌وڵی سڕینه‌وه‌یه، ده‌یان ساڵ به‌رله‌وه‌ی له‌رواندا كاری له‌سه‌ر بكرێت له‌عیراق كاری له‌سه‌ر كراوه.
هۆسه توند‌و تیژه‌كانی « احن بدو - وین العدو« احن العرب اهل الغیرة - نطرد الاكراد من ها الدیرة« پڕن له‌بۆنی سته‌مكاریی‌و سڕینه‌وه‌و له‌ناودان، به دوژمن نیشاندانی خه‌ڵكی سڤیل‌و كوشتوبڕكردنو تاڵانكردنیان ته‌نیا له‌به‌رئه‌وه‌ی كوردن، جینۆساید نه‌بێت چی جینۆسایده، بانگه‌شه‌ی ئێمه عه‌ره‌بین خودان غیره‌تین، كورد له‌م زێده ده‌رده‌كه‌ین جینۆساید نه‌بێت ئه‌دی چی ناوی جینۆسایدی لێده‌نرێت؟
ئه‌ركی وه‌زاره‌تی شه‌هیدو ئه‌نفاله ئه‌م بابه‌ته له لهناوچوونو له‌بیرچوونه‌وه بپارێزێ‌و كاری وردی له‌سه‌ر بكات بۆئه‌وه‌ی له ئاینده‌دا نه‌وه‌كانی ئایندهی هه‌ردوو نه‌ته‌وه‌ی كورد‌و عهرهبو گه‌لانی دیكه‌ش بزانن چی ده‌رهه‌ق به‌خه‌ڵكی بێ چهكو بێتاوانی كورد كراوه هه‌ر له‌به‌رئه‌وه‌ی كوردن‌و هیچی تر.
هه‌ندێ چیرۆكی ئه‌و رۆژگاره:
یه‌كه‌م: نه‌نكی خۆم كه خه‌ڵكی گوندی سه‌یدانی خوارووه، بۆی گێڕامه‌وه عه‌ره‌به تاڵانچییهكان پێشتر له‌هه‌موو ئه‌و ناوچانه تهلابیان ده‌كرد كه دواتر تاڵانیان كرد « تهلابی « بن خه‌رمان كۆكردنه‌وه‌و بن خه‌رمان ماڵین بووه، ئه‌و وتی: «له‌كاتی تاڵانهكهدا ئه‌وه‌ی ده‌یانبرد، ده‌یانبرد، ئه‌وه‌ی نەشیان برد دهیانڕژاندو پیسیان ده‌كرد». ئه‌و باسی له‌وه ده‌كرد كه «هه‌ندێك له‌و عه‌ره‌بانه ته‌نانه‌ت كراسی ژنانیشیان تاڵان دهكردو له‌به‌ریان هه‌ڵده‌كێشاو ده‌یانبرد».
دووه‌م: مه‌لا تاهیری قه‌ره‌تامۆر وتی : ئه‌و عه‌ره‌بانه یه‌كێكیان ده‌یان ساڵ سه‌پانی ماڵی ناسیاوێكی خۆیان ده‌بێت له چهمچهماڵو ده‌زانێ چی هه‌یه‌و چی نییه، له‌كاتی تاڵانهكهدا له‌گه‌ڵ یه‌ك دوو عه‌ره‌بی تر ده‌چنه هه‌مان ماڵ، ئه‌ویش زۆری پێ خۆش دهبێتو ده‌ڵێت: شوكر تۆ هاتی، ئیتر ترسم نییه‌و خزمه‌تی زۆری ده‌كات، كه‌چی ئه‌و پرسیاری ئه‌سپه‌كانی كابرا ده‌كات، ئه‌ویش ده‌ڵێ وه‌ڵڵا له ترسی تاڵان ئه‌وه‌تا خستوومنه‌ته ئه‌و خانووهوهو ده‌رگاكه‌م هه‌ڵچنیووه، كابرای عه‌ره‌بیش ده‌رگای هۆده‌كه ده‌شكێنێت‌و ئه‌سپه‌كان ده‌بات!.
سێیه‌م: باوكی ره‌فعه‌ت عه‌بدوڵای ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی نیشتمانیی کوردستان له‌گه‌ڵ چه‌ند هاوڕێیه‌كی تری‌دا له ده‌ره‌وه‌ی ئاواییه‌كه‌ی خۆیان ده‌بن، كاتێک عه‌ره‌به تاڵانچی و حه‌ره‌س قه‌ومییه‌كان په‌لامار ده‌ده‌ن، یه‌ك دوو عه‌ره‌ب له‌و ده‌شته گوایه ئۆتۆمبیله‌كه‌یان په‌كی كه‌وتووه، داوایان لێده‌كه‌ن هاوكارییان بكه‌ن، ئه‌وانیش ده‌یانه‌وێ هاوكارییان بكه‌ن، كه‌چی عه‌ره‌به‌كان به‌شێوه‌یه‌كی دڕندانه دهیانكوژنو به‌جێیان ده‌هێڵن.
دیاره ده‌یان چیرۆكی له‌م بابه‌ته هه‌یه كه نموونه‌ی دڕنده‌یی‌و خراپیی ئه‌و حه‌ره‌س قهومیانهیه، له‌م ماوه‌یه‌ی پێشوودا له‌گه‌ڵ ناسیاوێكمدا كه دوو عه‌ره‌بی دۆستی خۆی له‌گه‌ڵ بوو. پێكه‌وه له‌كه‌ركوك گفتوگۆی ئه‌و رۆژگاره‌مان ده‌كرد، یه‌كێكیان باسی ئه‌وه‌ی كرد كه چۆن له‌ودیوی زابه‌وه تاڵانی رانه‌مه‌ڕی كوردی به‌شه‌ڕ له‌عه‌ره‌ب سه‌ندۆته‌وه‌و هێناوێتییه‌وه بۆ دۆسته كورده‌كانی، دیاره ئه‌وه ئه‌وه‌ی وه‌ك چاكه‌و پیاوهتییهك باس ده‌كرد.
ئه‌وه‌ی بۆ من جێی تێڕامانه ئه‌وه‌یه لهوكاتهداو پێشتر‌و دواتریش شاعیر‌و رۆشنبیر‌و بیرمه‌نده‌كانی كورد زۆر جیاواز له‌و مامه‌ڵه دڕندانه‌یه‌ی عهرهبو حه‌ره‌س قه‌ومییه‌كان، باسی برایه‌تی كورد‌و عه‌ره‌بیان كردووه‌و شاعیرێكی نه‌ته‌وه‌یی گه‌وره‌ی وه‌ك بێکەس-ی ئازا‌و بوێر ده‌ڵێت:
دۆستی كورد‌و عه‌ره‌ب زۆر كۆنه تەئریخ شاهیده
ناحه‌زی رووره‌ش له داخا با یه‌خه‌ی خۆی دادڕێ
گۆرانی شاعیر‌و بیر روناكیش له شیعرێكی ناوازه‌دا ده‌ڵێت :
برای عه‌ره‌بی چاو گه‌شم
تاڵ بوو بهشت تاڵ بوو به‌شم
له یه‌ك باده تاڵی نۆشین
برایی كردین به هه‌نگوین
پێشتر‌و دواتریش نموونه‌ی ئه‌م جۆره شیعرانه زۆره‌و هه‌رگیز كورد وه‌ك دوژمن سه‌یری عه‌ره‌بی نه‌كردووه، كه‌چی دیدی ئه‌وان له نووسین‌و بیر‌و باوهڕیشیاندا هه‌ر سته‌مكارانه بووه، دیاره كرده‌وه‌كانیشیان ئه‌وه‌تا به‌به‌رچاوه‌وه.
یه‌كێك له‌كێشه‌كان ئه‌وه‌یه دادگای باڵای تاوانه‌كانی عیراق، دادگای تاوانی باڵای عیراق له17/7/1968 بۆ 1/5/2003 ده‌ستپێده‌كات، واته ئه‌وه‌ی به‌ر له‌و مێژووه روویداوه به‌دواداچوونی بۆ ناكات، له‌كاتێكدا سته‌مكارییه‌كه‌ی 1963 بهعسیو قه‌ومییه عه‌ره‌بییه‌كان كردوویانه، به‌ڵام له یاساكه‌دا فه‌رامۆش كراوه، هه‌رچه‌ند خودی یاساكه ده‌ڵێت: ئه‌م دادگایه هه‌موو ئه‌و تاوانانه ده‌گرێته‌وه:
1-تاوانی قڕكردنی به‌كۆمه‌ڵ.
2-تاوانه‌كانی دژ به‌مرۆڤایه‌تی.
3-تاوانه‌كانی جه‌نگ.
4-پێشێلكردنی یاساكانی عیراق كه له‌ماده‌ی 14ی یاساكه‌دا دیاری كراوه.
ئه‌مه هه‌موو له‌ماده‌ی یه‌كه‌می یاساكه‌دا هاتووه، له‌كاتێكدا ئه‌وه‌ی له1963 ڕوویداوه هه‌موو ئه‌و خاڵانه ده‌یانگرێته‌وه كه له‌سه‌ره‌وه هاتوون.
ئه‌وه‌ی بۆ من جێگه‌ی سه‌رسوڕمانه ئه‌وه‌یه بۆ نووسینی یاساكه زۆرجار ئه‌وانه‌ی نووسیویانه گه‌ڕاونه‌ته‌وه بۆ بڕیار‌و یاساكانی به‌ر له‌ساڵی 1963.
|
<urn:uuid:921fbc3e-6c9f-442b-a293-9f1744bed8e4>
|
CC-MAIN-2017-04
|
http://knwe.org/Direje.aspx?Cor=6&Besh=Witar&Jimare=51019
|
2017-01-20T13:55:54Z
|
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2017-04/segments/1484560280835.22/warc/CC-MAIN-20170116095120-00317-ip-10-171-10-70.ec2.internal.warc.gz
|
ckb
| 0.969355 |
Arab
| 3 |
{"ckb_Arab_score": 0.9693545699119568, "sdh_Arab_score": 0.023350389674305916}
|
ناتۆ ڕایگه‌یاند لێکۆڵینه‌وه له‌سه‌ر ئه‌و ڕاپۆرتانه ده‌کات که ده‌ڵێن به‌هۆی هێرشێکی ئاسمانی هاوپه‌یمانان بۆ سه‌ر سه‌رهه‌ڵداوان له شارۆچه‌کی بریقه به‌لایه‌نی که‌م 3 که‌س کوژراون.
گه‌واهیده‌ران ده‌ڵێن که‌سێک له‌وانه ته‌قه‌ی له فڕۆکه‌که کردبوو له دره‌نگانێکی ڕۆژی هه‌ینی هه‌رچه‌نده ڕوون نییه که ئه‌و ته‌قه‌یه له‌لایه‌ن سه‌رهه‌ڵداوان یان هێزه‌کانی سه‌ر به موعه‌مه‌ر قه‌زافیـیه‌وه کراوه.
گه‌واهیده‌ران ده‌ڵێن به‌لایه‌نی که‌مه‌وه 4 ماشێنی سوتاویان پاش هێرشه‌که‌ی ڕۆژی هه‌ینی بینیوه.
ئاژانسی هه‌واڵی فه‌ره‌نسی ده‌ڵێت سه‌رهه‌ڵداوان سه‌رکه‌وتنیان له شه‌ڕه‌که‌ی بریقه ڕاگه‌یاندووه پاش پێکدادانێکی زۆری ئه‌مڕۆ شه‌ممه.
بريقة یه‌کێکه له ناوچه ده‌وڵه‌مه‌ند به نه‌وته‌کانی سه‌ر که‌ناری ده‌ریای ناوه‌ڕاست.
|
<urn:uuid:db9040ed-63c3-4141-9c76-67ec5b7033f3>
|
CC-MAIN-2017-04
|
http://www.dengiamerika.com/a/libya-02april2011-119116844/968007.html
|
2017-01-20T14:13:07Z
|
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2017-04/segments/1484560280835.22/warc/CC-MAIN-20170116095120-00317-ip-10-171-10-70.ec2.internal.warc.gz
|
ckb
| 0.999836 |
Arab
| 8 |
{"ckb_Arab_score": 0.9998357892036438}
|
دکتۆر نه‌جمه‌دین که‌ریم سـیاسه‌تکاری کورد و سه‌رۆکی ئنسـتتیوتی کوردی له واشنتن له گفتوگۆیه‌کدا له‌گه‌ڵ هاوکارمان حه‌یده‌ر که‌ریم ده‌ڵێت ئه‌م هه‌نگاوه‌ی ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان سه‌رۆک وه‌زیری تورکیا ناوێتی بۆ چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌ی کورد هه‌نگاوێـکی گرنگه و ده‌بێت پـشـتگیری لێـبکرێت و کوردیش وه‌ڵامدانه‌وه‌یه‌کی باشی بۆی هه‌بێت. پاشـان ده‌ڵێت ئه‌م جاره به پـێچه‌وانه‌ی هه‌وڵه‌کانی پـێشـوو تا ئێسـتا له‌شـکری تورکیا له دژی ئه‌م هه‌ڵوێسته‌ی ئه‌ردۆغان قسه‌یان نه‌کردووه، بۆیه وا پـێده‌چێت ڕێبه‌رانی پارتی داد و گه‌شه‌پـێدان له‌گه‌ڵ له‌شـکردا ڕێـکهوتبن که بهشـێوهیهک ئه‌م مه‌سه‌له‌یه به‌ره‌و پـێشه‌وه به‌رن، وه ئه‌گه‌ر وابێت هیوادارین به ئه‌نجامێـک بگات.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی گفتوگۆكه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 10:46 خوله‌كه.
|
<urn:uuid:dda8e539-e9dc-4513-9d68-4d01069a6745>
|
CC-MAIN-2017-04
|
http://www.dengiamerika.com/a/a-58-2009-08-15-voa2-89234267/955203.html
|
2017-01-23T00:33:01Z
|
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2017-04/segments/1484560281659.81/warc/CC-MAIN-20170116095121-00133-ip-10-171-10-70.ec2.internal.warc.gz
|
ckb
| 0.995307 |
Arab
| 8 |
{"ckb_Arab_score": 0.995306670665741}
|
شـاندێـکی یاسادانه‌رانی ئه‌مه‌ریکا سه‌ردانی هه‌رێمی کوردسـتانی عێراقیـیان کرد.
شـانده‌که که پـێـکهاتبوو له سیناتۆران جۆن مه‌ککه‌ین، لینزی گراهام، سوزن کۆڵنز ڕۆژی شه‌ممه له به‌غداوه به یاوه‌ری کرسـتۆفه‌ر هێڵ باڵوێزی ئه‌مه‌ریکا له عێراق گه‌یشـتنه هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی کوردسـتان و له‌وێ له لایه‌ن دکتۆر فوئاد حسێن سه‌رۆکی دیوانی سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێمی کوردسـتان و فه‌لاح مسـته‌فا به‌رپـرسی په‌یوه‌ندیـیه‌کانی ده‌ره‌وه‌ی حکومه‌تی هه‌رێم پـێشـوازیـیان لێـکرا و سه‌ره‌تا سه‌ردانی قه‌ڵای دێرینی هه‌ولێریان کرد و پاشـان له‌گه‌ڵ سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردسـتان مه‌سعود بارزانی و سه‌رۆکی حکومه‌ت نێچیرڤان بارزانی و سه‌رۆکی په‌رله‌مان عه‌دنان موفتی کۆبوونه‌وه.
سه‌باره‌ت به‌م سه‌ردانه عومه‌ر فه‌رهادی په‌یامنێری ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا له هه‌ولێر ڕاپـۆرتی ناردووه، هه‌روه‌ها هاوکاریشمان به‌ڵـێن سـاڵح گفتوگۆی له‌گه‌ڵ دکتۆر فوئاد حسێن سه‌رۆکی دیوانی سه‌رۆکایه‌تی کردووه.
ده‌توانن گوێبیسـتی هه‌ردوو ده‌قی ڕاپـۆرت و گفتوگۆكه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی ده‌سته چه‌پ.
|
<urn:uuid:bd418701-fe65-4f63-87a7-c971690e4a82>
|
CC-MAIN-2017-04
|
http://www.dengiamerika.com/a/a-58-2009-08-15-voa5-89234502/955255.html
|
2017-01-23T00:34:45Z
|
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2017-04/segments/1484560281659.81/warc/CC-MAIN-20170116095121-00133-ip-10-171-10-70.ec2.internal.warc.gz
|
ckb
| 0.993917 |
Arab
| 8 |
{"ckb_Arab_score": 0.9939168095588684}
|
شاندێکی یه‌کێتی نیشتمانی کوردستان سه‌ردانی به‌غدایان کردوه و به‌ئاماده‌بوونی ئه‌ندام په‌رله‌مانه‌کانی نوێنه‌ری کورد له‌گه‌ڵ سه‌رۆکی په‌رله‌مانی عێراق کۆبوونه‌ته‌وه.
ئایا سه‌ردانی ئه‌م شانده مه‌به‌ستی چیه؟، ئایا ئه‌م هه‌نگاوه‌ی یه‌کێتی نیشتمانی ناویه‌تی، ئه‌وه‌مان پێده‌ڵێت له‌م سه‌روه‌خته‌دا کوورد تووشی شه‌ڕی داعش بوه، یاخوود یه‌ک ده‌نگی کوورد به‌رامبه‌ر پرسه‌کان نیه‌وه ناوماڵی کوورد هێشتا جیاوازی تێدایه‌وه و سیاسیه‌کانی کورد سه‌رباره‌ت به‌مامه‌ڵه‌کردن له‌گه‌ڵ به‌غدا بۆچوونیان جیاوازه.
لهمگفتووگۆیهدا له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مریکا سه‌رۆکی فراکسێۆنی گۆران له‌په‌رله‌مانی عێراق هووشیار عه‌بدوڵڵا ده‌ڵێت: ده‌بێت کورد بۆ دانوستاندن له‌گه‌ڵ به‌غدا به‌شاندێکی به‌فراوانی لایه‌نه‌کان یاخوود له‌ئاستی حکومه‌ت یان په‌رله‌مان به‌شداربێت.
|
<urn:uuid:3e5031e6-c590-42f9-8b3c-56912ca907ff>
|
CC-MAIN-2017-04
|
http://www.dengiamerika.com/a/2504479.html
|
2017-01-24T05:16:49Z
|
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2017-04/segments/1484560284270.95/warc/CC-MAIN-20170116095124-00041-ip-10-171-10-70.ec2.internal.warc.gz
|
ckb
| 0.989402 |
Arab
| 11 |
{"ckb_Arab_score": 0.9894016981124878, "sdh_Arab_score": 0.010100026614964008}
|
وه‌زیری به‌رگری ئه‌مه‌ریکا لیۆن په‌نێتا و ڕابه‌رانی ئیسرائیل ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه ئێرانیان ئاگادارکرده‌وه له‌وه‌ی کات بۆ چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌ی به‌رنامه ناوکیـیه‌که‌ی وا به‌سه‌رده‌چێت.
سه‌رۆک وه‌زیری ئیسرائیل بنیامین نه‌تانیاهو ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه له میانه‌ی گۆنگره‌یه‌کی ڕۆژنامه‌وانی هاوبه‌شـدا له ئۆرشه‌لیم له‌گه‌ڵ وه‌زیری به‌رگری ئه‌مه‌ریکا، گوتی سـزا نێوده‌وڵه‌تیـیه‌کان ئێران لانادات له ڕێی هه‌وڵدانی بۆ دروسـتکردنی چه‌کی ناو‌کی.
نه‌تانیاهو له لێـدوانه‌که‌یدا ڕووی ده‌می کرده په‌نێتا و گوتی " تۆ ئێسـتا گوتت ئه‌و سـزایانه‌ی سه‌ر ئێران کاریگه‌ری گه‌وره‌ی به‌سه‌ر ئابوری ئه‌و وڵاته‌دا ده‌بێت وه ئه‌وه ڕاسته، به‌ڵام به‌داخه‌وه ئه‌وه‌ش ڕاسته که هه‌تا ئێسـتا نه سـزاکان و نه هه‌وڵه دیپـلۆماسیـیه‌کان هیچ کاریگه‌ریـیان له‌سه‌ر به‌رنامه ناوکیـیه‌که‌ی ئێران‌دا نه‌بووه."
لیۆن پهنێتاش پـێشتر ئاگاهی به ئێران دا و گوتی ئه‌مه‌ریکا وا پـشـووی له‌گه‌ڵ ئێران‌دا نامێنێت.
په‌نێتا له میانه‌ی سه‌ردانیدا بۆ سه‌کۆیه‌کی موشه‌کی له شـاری ئهشکهلۆنی باشوری ئیسرائیل له‌گه‌ڵ وه‌زیری به‌رگری ئیسرائیل ئێهود باراک گوتی ئه‌گه‌ر ئێرانیـیه‌کان سوورن له‌سه‌ر به‌ده‌سـتهێنانی چه‌کی ناو‌کی، ئه‌وا ئێمه بژاره‌مان هه‌یه و ئاماده‌ین بۆ جێبه‌جێکردنی تاوه‌کو ڕێگه له‌و هه‌وڵه بگرین.
|
<urn:uuid:31883fe0-42b8-4bcd-aa4c-43dcafba0459>
|
CC-MAIN-2017-04
|
http://www.dengiamerika.com/a/1452720.html
|
2017-01-18T22:18:07Z
|
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2017-04/segments/1484560280364.67/warc/CC-MAIN-20170116095120-00117-ip-10-171-10-70.ec2.internal.warc.gz
|
ckb
| 0.999311 |
Arab
| 18 |
{"ckb_Arab_score": 0.999311089515686}
|
کێشه‌ی زیندانیان له ئێران له چوونه سه‌ره‌وه‌دایه تاکۆ به‌ره‌و خوار چوون وه زۆری ئه‌و کهێسانه په‌ێوه‌ندی به ئازادیه‌کانه‌وه هه‌یه و ئومێدێکی زۆریش هه‌بوو به هاتنی رۆحانی !
رۆژنامه‌وان سامان ره‌سوڵپور له هه‌ڤپه‌ێڤینێکی ڕاسته‌وخۆدا بۆ ته‌له/ رادیۆێ ده‌نگی ئه‌مریکا سه‌باره‌ت به‌وه‌ی ئاخۆ هیچ ترۆسکهیهک له ئارادایه بۆ ئازادکردنی ئه‌و زیندانیانه ده‌ڵێت"ئه‌گه‌ر به نیسبه‌ت هاتنه سه‌ر کاری رۆحانی چاوی لێبکه‌ێن دیاره هه‌ر وه‌کو دروشم هه‌ر پێش ئه‌وه‌ی وه‌کو سه‌رۆک کۆمار هه‌ڵبژێردرێت ئه‌و بهڵێنانهێ دا، به‌ڵی من ڕوانێنێکی ترم هه‌یه که پێم باشه ئه‌و که‌سانه‌ی زیندانی سیاسین ئازاد بکرێن، ڕیگا بدرێت به ڕۆژنامه نووس و کۆمه‌ڵگاێ سڤیل وه تۆزێکیش به چاوێکی ره‌خنه گرانه‌وه چاوی له‌و 8 ساڵه‌ی رابوردوو کرد که ئامه‌دی نه‌ژاد له‌سه‌ر کار بوو، به‌ڵام وه‌کو ئومێد هێوایه‌کی ئاوا هه‌یه، ئه‌وه‌ی که چه‌نده ئه‌و هیوایه ده‌توانێت چاوه‌ڕوانیه‌کانی کۆمه‌ڵگاێ ئێران، کۆمه‌ڵگاێ کوردستان به‌راوورد بکا، جێ ئه‌ما و ئه‌گه‌ری زۆری هه‌یه، به‌ڵام بۆچوونی تاێبه‌تی خۆم پێم وا بێت شیانی هه‌یه ڕه‌وشه‌که تۆزێک به‌رامبه‌ر به‌و 8 ساڵه‌ی رابوردوو له بواری هه‌ڵس و که‌وت له‌گه‌ڵ چالاکانی سیاسی و سڤیل تۆزێک باشتر بێت، به‌ڵام نه به‌و شێوه‌ی خه‌ڵک چاوه‌ڕوان ده‌کات".
|
<urn:uuid:73c23a46-6dd8-413c-810a-1db1b094662f>
|
CC-MAIN-2017-04
|
http://www.dengiamerika.com/a/1728357.html
|
2017-01-22T12:07:41Z
|
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2017-04/segments/1484560281424.85/warc/CC-MAIN-20170116095121-00419-ip-10-171-10-70.ec2.internal.warc.gz
|
ckb
| 0.995217 |
Arab
| 13 |
{"ckb_Arab_score": 0.9952169060707092}
|
Subsets and Splits
No community queries yet
The top public SQL queries from the community will appear here once available.