text
stringlengths
223
525k
id
stringlengths
47
47
dump
stringclasses
96 values
url
stringlengths
15
4.08k
date
stringlengths
20
20
file_path
stringlengths
110
155
language
stringclasses
1 value
language_score
float64
0.71
1
language_script
stringclasses
1 value
minhash_cluster_size
int64
1
4.87k
top_langs
stringlengths
30
316
بڕیاره هه‌فته‌ی داهاتوو ڕێبه‌رانی جیهان له ئه‌ندۆنیسیا كۆبونه‌وه‌یه‌كی ته‌نگه‌تاوی ببه‌ستن سه‌باره‌ت به كاره‌ساتی سونامی ووڵاتانی باشووری ئاسیا هه‌وڵ ده‌ده‌ن كه پێویستیه‌كانیان بۆ جێ به‌جێ بكه‌ن. ئه‌مڕۆ هه‌ینی وه‌زیڕی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ندۆنیسیا گوتی حكومه‌ته‌كه‌ی ئه‌و له پێنج ڕۆژی داهاتوو میوانداری كۆبونه‌وه لوتكه‌ییه‌كه‌ی ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی ووڵاتنی باشووری ئاسیا و كاربه‌ده‌سته باڵاكانی ووڵاته یه‌كگرتووه‌كان و چین و ژاپۆن و كۆریای باشوور و نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان رێكخراوی ته‌ندورستی جیهانی ده‌كات.
<urn:uuid:b2686302-d4aa-4c85-a38f-34dc0830c32f>
CC-MAIN-2017-09
http://www.dengiamerika.com/a/a-58-a-2004-12-31-5-1-89157307/941895.html
2017-02-22T10:45:23Z
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2017-09/segments/1487501170940.45/warc/CC-MAIN-20170219104610-00543-ip-10-171-10-108.ec2.internal.warc.gz
ckb
0.995593
Arab
9
{"ckb_Arab_score": 0.9955934882164001}
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق هوشیار زێباری له میانه‌ی وتووێژێـكدا له‌گه‌ڵ هاوكارمان به‌ڵێن ساڵح ئه‌و هه‌واڵانه‌ی پـشـتڕاست كرده‌وه كه باس له تۆپـبارانی ناوچه سنووریـیهكانی هه‌رێمی كوردستانی عێراق ده‌كه‌ن له لایه‌ن هێزه‌كانی ئێرانه‌وه، وه باس له هه‌وڵه دیبلۆماسـیـیهكانیش ده‌كات بۆ ڕاگرتنی ئه‌و تۆپـبارانانه. هه‌روه‌ها باس له مه‌سه‌له‌ی كۆكردنه‌وه‌ی هێزی سه‌ربازی توركیا له‌سه‌ر سنووری عێراق ده‌كات. پاشان ئاماژه به دوا هه‌وڵه‌كانی لایه‌نه سیاسیـیه‌كان ده‌كات بۆ پـێـكهێنانی حكومه‌تی نوێی عێراق. ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی وتووێژه‌كه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیه‌ی سه‌ره‌وه، ماوه‌كه‌ی 6 خوله‌كه.
<urn:uuid:dba149ad-c6b6-4ece-afa0-961b9bf8cc18>
CC-MAIN-2017-09
http://www.dengiamerika.com/a/a-58-2006-05-06-voa4-89181002/945501.html
2017-02-23T16:14:24Z
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2017-09/segments/1487501171176.3/warc/CC-MAIN-20170219104611-00067-ip-10-171-10-108.ec2.internal.warc.gz
ckb
0.979397
Arab
8
{"ckb_Arab_score": 0.979396641254425, "sdh_Arab_score": 0.01964769884943962}
ZNA- هەولێر پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ "نێچیرڤان بارزانی" سەرۆک وەزیرانی ھەرێمی کوردستان، پێشوازی لە "پیتەر مۆریر" سەرۆکی کۆمیتەی خاچی سووری نێودەوڵەتی ICRC و شاندێکی یاوەری کرد. لە دیدارێکدا شاندی میوان خۆشحاڵیی خۆیان بە سەردانی ھەرێمی کوردستان دەربڕی و سوپاسی ئەو ھاوکاری و کارئاسانیانەیان کرد کە حکوومەتی ھەرێمی کوردستان پێشکەش بە ڕێکخراوەکەیان دەکات لە کار و چالاکییەکانیاندا بەتایبەتی لە سەردانی کەمپی ئاوارەکان و گرتووخانەکان. جەختیشیان لەوە کردەوە کە پێویستە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی ڕاستەوخۆ و ناڕاستەوخۆ زیاتر ھاوکاریی ئاوارەکان بکات، چونکە بەھۆی نائارامیی ناوچەکانیانەوە پێشبینی دەکرێت ژمارەیەکی زۆری ئاوارەکان لە کەمپەکاندا بمێننەوە. دووپاتیشیان کردەوە وەک ڕێکخراوی ICRC ھەوڵ دەدەن بە ھاوکاریی دامودەزگاکانی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان و ڕێکخراوەکانی دیکە، خولی ھۆشیاری سەبارەت بە خۆپاراستن لە مین و تەقەمەنییەکان بۆ ئاوارەکان بکەنەوە بۆئەوەی لەکاتی گەڕانەوەیان بۆ زێدی خۆیان بتوانن خۆیان لە مین و تەقەمەنی بپارێزن تاکو ناوچەکانیان لە پاشماوەکانی جەنگ پاک دەکرێنەوە. لای خۆیەوە سەرۆک وەزیرانی ھەرێمی کوردستان سوپاسی ئەو سەردانە و کار و چالاکییەکانی ڕێکخراوەکەی کرد و ئامادەییی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان و بەتایبەتی وەزارەتی ناوخۆی بۆ پێشکەشکردنی ھەر ھاوکاری و کارئاسانییەک بۆ کار و چالاکییەکانیان، دەربڕی. ھەروەھا ھیوای خواست ڕێکخراوەکە ڕۆڵی ھەبێت لە پێشکەشکردنی بیرۆکەی گونجاو بە وەزارەتەکانی حکوومەتی ھەرێم بۆ باشترکردنی کاروبارەکانیان لە بوارەکانی بەڕێوەبردنی کەمپەکان و پێشکەشکردنی خزمەتگوزاریی زیاتر بە ئاوارەکان و پەیڕەوکردنی باشتری بنەما نێودەوڵەتییەکان لە گرتووخانەکانی ھەرێمی کوردستاندا. تاوتوێکردنی دوا پێشھاتەکانی ئۆپەراسیۆنەکانی ئازادکرنەوەی مووسڵ و ھاتنی ژمارەیەکی زۆرتری ئاوارەکان بۆ ھەرێمی کوردستان و دابینکردنی ئاسایش و خزمەتگوزاریی بۆیان و چەند بابەتێکی دیکەی پەیوەندیدار، لایەنێکی دیکەی دیدارەکە بوو. ئەم هەواڵە 1237جار خوێندراوەتەوە
<urn:uuid:4a109f54-bd53-4037-ba1f-0b6f62fc6444>
CC-MAIN-2017-09
http://zagrosn.com/30151-1
2017-02-23T16:08:39Z
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2017-09/segments/1487501171176.3/warc/CC-MAIN-20170219104611-00067-ip-10-171-10-108.ec2.internal.warc.gz
ckb
0.970879
Arab
3
{"ckb_Arab_score": 0.9708794355392456, "sdh_Arab_score": 0.02724558487534523}
له شـاری حه‌له‌بی باکوری سوریا به ده‌یان هه‌زار هاوڵاتی خۆپـیشـاندانیان سـازداوه بۆ پـشـتیوانیکردن له حکومه‌ت، ئه‌مه‌ش له ده‌مێـکدا چالاکوانانی سوریا ده‌ڵێن له‌و هه‌رێمه و ناوچه‌کانی دیکه‌ی وڵاته‌که به لای که‌م 20 که‌س کوژراون. شاری حه‌له‌ب بریتیـیه له ناوه‌ندێـکی بازرگانی سوریا و خۆپـیشـاندانی ئه‌مڕۆش بۆ پـشـتگیریکردنی سه‌رۆکی سوری به‌شـار ئه‌لئه‌سه‌د له پاش هه‌فته‌یه‌ک سـازده‌درێت له ڕێـپـێوانێـکی هاوشـێواز له دیمه‌شـقی پایته‌خت. له لایه‌کی دیکه هه‌ر ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه بزاڤکارانی سوریا ده‌ڵێن چه‌کدارانی سه‌ر به ئه‌سه‌د که به شه‌بیحه ناسراون له شـاری حومس به لای که‌م 4 که‌سیان کوشـتووه و به درێژایی سێ ڕۆژی ڕابردووش و له میانه‌ی توندوتیژیـیه‌کانی هه‌رێمی حومسدا پـتر له 25 که‌س کوژراون. هاوکات له ئاکامی پـێـکدادان له شـارۆچکه‌یه‌کی هاوسـنووری له‌گه‌ڵ لوبنان به لای که‌م 2 که‌سی دیکه کوژران. شایانی باسه له سه‌ره‌تای ئه‌م هه‌فته‌یه‌دا سـکرتێری گشـتی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان بان کی مون هانی سه‌رۆکی سوری به‌شـار ئه‌لئه‌سه‌دی دا کۆتایی به کوشـتنکاری خه‌ڵـکانی سیڤیل بهێنێت و لێـکۆڵینه‌وه‌ی نێونه‌ته‌وه‌یـیش په‌سه‌ند بکات سه‌باره‌ت به پـێشـێلـکاریـیه‌کانی مافه‌کانی مرۆڤ.
<urn:uuid:7cdc5b1a-405b-4960-b5d1-661da8c8fcd5>
CC-MAIN-2017-09
http://www.dengiamerika.com/a/syria-19oct11-132179203/976193.html
2017-02-19T16:39:49Z
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2017-09/segments/1487501170186.50/warc/CC-MAIN-20170219104610-00288-ip-10-171-10-108.ec2.internal.warc.gz
ckb
0.996531
Arab
12
{"ckb_Arab_score": 0.9965312480926514}
ماوه‌یه‌که گرژی و ئاڵۆزی که‌وتۆته نێوان خه‌ڵـکی و هێزه‌کانی حکومه‌تی عێراق له ناوچه‌کانی گه‌رمیان. له‌و باره‌یه‌وه عه‌مید(سهرتیـپ) چه‌تۆ سـاڵح به‌ڕێوه‌به‌ری پـۆلیسی گه‌رمیان له گفتوگۆیه‌کدا له‌گه‌ڵ هاوکارمان جانی دیلان ده‌ڵێت ئه‌و گرژیـیانه له‌و ده‌مه‌وه ده‌سـتیپـێـکردووه که سـوپای نوێی عێراق به ناوی" به‌شـائر ئهلخهیرهوه" به‌ره‌و ئه‌و ناوچانه‌ی ئێمه هاتوون. ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی گفتوگۆكه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیه‌ی سه‌ره‌وه، ماوه‌كه‌ی 5:41 خوله‌كه.
<urn:uuid:55f3f14c-fe2a-46d6-9932-34721bfc99b0>
CC-MAIN-2017-09
http://www.dengiamerika.com/a/a-58-2008-12-03-voa3-89221837/952950.html
2017-02-20T20:10:49Z
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2017-09/segments/1487501170609.0/warc/CC-MAIN-20170219104610-00464-ip-10-171-10-108.ec2.internal.warc.gz
ckb
0.986284
Arab
8
{"ckb_Arab_score": 0.986284077167511, "sdh_Arab_score": 0.012345107272267342}
فه‌ره‌نسا ده‌ڵێت سزای ئه‌مریکا له‌سه‌ر بانکی فه‌ره‌نساوی ره‌وا و هاوسه‌نگ بێت وه‌زیری ئابوری فه‌ره‌نسا له کاربه‌ده‌ستانی وڵاته یه‌کگرتووه‌کان داوا ده‌کات ره‌وا و هاورێژه بن له‌و کاته‌ی له شیانی سزای بیلونهها دۆلار دژ به گه‌وره‌ترین بانکی فه‌ره‌نسا به هۆێ چالاکیه‌کانیدا له‌گه‌ڵ وڵاتانێکدا وه‌کو ئێران، سودان و کۆبا بریار ده‌ده‌ن . ئارناود مۆنتیبۆرگ که له رۆژی دووشه‌ممه له‌سه‌ر ته‌لفزیۆنی ب.ف.م BFM دووا ووتی وڵاته یه‌کگرتووه‌کان باڵا ده‌ستیه‌کی نا یه‌کسانی هه‌یه له شه‌ری ئابوری جیهانیدا به هۆێ یاسایه‌کدا له رێگادان به سزادانی ئه‌و کۆمپانیا بێگانانه‌ی که له ده‌ره‌وه‌ی خاکی وڵاته یه‌کگرتووه‌کاندا چالاکیان هه‌یه. BNP Paribas SA له ژێر لێکۆڵینه‌وه‌دایه بۆ گواستنه‌وه‌ی دراو له رێگای ئۆفیسی نیۆیۆرکه‌وه بۆ که‌سانێک له ئێران، سودان و کۆبا له پێشێلی له سزا بازرگانیه‌کانی وڵاته یه‌کگرووه‌کاندا. مۆنتیبۆرگ نایه‌وێت له باره‌ی راپۆرتێکی وال ستریت ژورناڵ که BNP و دادوه‌رانی گشتی وڵاته یه‌کرتووه‌کان له سه‌ر سه‌ودایه‌کی 8 – 9 بیلیۆن دۆلاری رێک که‌وتوون لێدوان بدات. به‌شه‌کانی BNP له بازاره‌کانی ئاڵۆگۆری بازرگانی پاریس هاتوه‌ته خواره‌وه.
<urn:uuid:0df6d627-03e0-4ea2-8128-2b8539c78771>
CC-MAIN-2017-09
http://www.dengiamerika.com/a/1942905.html
2017-02-23T04:47:11Z
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2017-09/segments/1487501171078.90/warc/CC-MAIN-20170219104611-00164-ip-10-171-10-108.ec2.internal.warc.gz
ckb
0.985118
Arab
12
{"ckb_Arab_score": 0.9851176142692566, "sdh_Arab_score": 0.014480726793408394}
ئه‌و وێنانه‌ی له زێدی ئێزدیه‌کانه‌وه بڵاو ده‌بنه‌وه گه‌لێک په‌یامی لێ ده‌خوێندرێنه‌وه و له سه‌رووی هه‌مووشیانه‌وه ئه‌و کاره‌ساته مرۆڤیه‌ی ڕووبه‌ڕووی کوردی ئێزدی ده‌بنه‌وه. له هه‌مان ده‌میشدا ئاماژه‌ن به که‌مته‌رخه‌می زۆر لایه‌ن به‌رامبه‌ر به‌م ڕووداوانه له کۆمه‌ڵگای نێونه‌ته‌وه‌ییه‌وه بۆ لایه‌نه سیاسیه‌کانی هه‌رێمی کوردستانی عێراق. نوسه‌ر و ڕۆژنامه‌وان شوان موحه‌مه‌د له‌گه‌ڵ هه‌موو ره‌فتاری خراپی حکومه‌تی نێوه‌ندی له به‌غدا و له‌گه‌ڵ لاوازیی و بێده‌سه‌ڵاتی ئه‌و حکومه‌ته له دابینکردنی سه‌قامگیری ئاسایشی له وڵاته‌که‌دا، به‌رده‌وام ستایشی هه‌رێمی کوردستانی عێراق کراوه له ڕووی ئاسایشیه‌وه، له ڕووی ئه‌و هێزی پێشمه‌رگه‌یه‌ی که هه‌یه‌تی، له‌و سه‌قامگیریه‌ی له هه‌رێمه‌که‌دا هه‌بووه. میوانه‌کانی مێزگرد: شوان موحه‌مه‌د، نوسه‌ر و ڕۆژنامه‌وان فازیل وه‌لیان، نوسه‌ر و لێکۆڵه‌ر فازیل وه‌لیان به‌ڵام بمانه‌وێت و نه‌مانه‌وێت ڕووداوه‌کانی ئه‌م دواییه‌ی شنگال پێمان ده‌ڵێن نه‌ک هه‌ر که‌م و کوڕی، به‌ڵکو که‌مته‌رخه‌میش هه‌ن له‌ناو هێزی پێشمه‌رگه‌ی کوردستاندا و له سه‌ر و هه‌مووشیانه‌وه پاش 22 ساڵ له خۆ فه‌رمانڕه‌وایه‌تی کورد له هه‌رێمی کوردستانی عێراق نه‌یتوانیوه ببێته خاوه‌ن هێزێکی نیشتیمانیانه‌ی پێشمه‌رگه. ئه‌و وێنانه‌ی له شنگاله‌وه دێن په‌یامی مه‌رگدۆستی و مرۆڤ کوشتنه، په‌یامه بۆ به‌رهه‌مهێنانی تراژیدیایه‌ک، نه‌ک هه‌ر ته‌نها بۆ کورد له‌و ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاسته، به‌ڵکو بۆ هه‌موو ئه‌وانه‌ش که له‌گه‌ڵ چۆنیه‌تی دنیابینیه‌کانی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی‌دا نین. ده‌قی مێزگردی "په‌یامه‌کانی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی له شنگاله‌وه":
<urn:uuid:3ff1e736-c2bd-4b68-84fb-5b4101a217af>
CC-MAIN-2017-09
http://www.dengiamerika.com/a/1973136.html
2017-02-25T11:24:09Z
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2017-09/segments/1487501171758.35/warc/CC-MAIN-20170219104611-00516-ip-10-171-10-108.ec2.internal.warc.gz
ckb
0.996814
Arab
12
{"ckb_Arab_score": 0.9968137741088867}
ڕۆژی دووشه‌ممه ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری ئێران 16 خۆپـیشـانده‌ری ئۆپـۆزسـیۆن ده‌خاته به‌رده‌م دادگا، له‌وانه‌ی له خۆپـیشـاندانه‌کانی ڕۆژی عاشـورای مانگی ڕابردوودا به‌شـداریـیان کردبوو. ڕاپـۆرته هه‌واڵیـیه‌کان و ڕاگه‌یاندنه‌کانی دادپارێزانی ئێرانی ئاماژه‌یان به‌وه کردووه ژماره‌یه‌ک له‌وانه‌ی دادگاییدهکرێن ڕووبه‌ڕووی تاوانی دژایه‌تیکردنی یه‌زدان و پـێغهمهبهر ده‌بنه‌وه. ئاسـتی سـزادانیش له‌سه‌ر تاوانی له‌م شـێوه‌یه ده‌گاته سـزای مردن. له‌و باره‌یه‌وه په‌یامنێری ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا ئێدوارد یه‌رانیان له قاهیره‌وه ڕاپـۆرتی ناردووه و هاوکارمان به‌ڵـێن سـاڵح وه‌ریگێڕاوه‌ته سه‌ر کوردی و پاشـان هه‌ر له‌و باره‌یه‌وه له‌گه‌ڵ پارێزه‌ر سـاڵح نیکبه‌خت گفتوگۆی کردووه. ده‌توانن گوێبیسـتی هه‌ردوو ده‌قی ڕاپـۆرت و گفتوگۆكه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی ده‌سته چه‌پ.
<urn:uuid:4c516202-ca70-46af-a523-11bc7db72e68>
CC-MAIN-2017-09
http://www.dengiamerika.com/a/a-58-2010-01-18-voa9-89238847/956181.html
2017-02-26T17:35:02Z
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2017-09/segments/1487501172018.95/warc/CC-MAIN-20170219104612-00040-ip-10-171-10-108.ec2.internal.warc.gz
ckb
0.99735
Arab
8
{"ckb_Arab_score": 0.9973496794700623}
هه‌روادێ و نیگه‌رانیه‌کان له زیادبووندان به‌رامبه‌ر به‌وه‌ی که جیهادیه‌کان سوود له پشێوی و نائارامی و ناجێگیری سیاسی و ئاسایشی سوریا ببینن هه‌وڵی دزه‌کردن بده‌ن بۆ ناو سه‌رهه‌ڵدانی سوریا. له ڕاگه‌یاندنێکیدا له‌به‌رده‌م کۆمیته‌ی له‌شکریی سیناتی وڵاته یه‌کگرتوه‌کانی ئه‌مریکادا سه‌رۆکی ده‌زگاکانی موخابه‌راتی ئه‌مریکایی ئاماژه‌ی به‌وه کردووه ئه‌و ته‌قینه‌وانه‌ی له سوریادا ڕووده‌ده‌ن تایبه‌تمه‌ندێتی هێرشه‌کانی ئه‌لقاعیده‌یان پێوه‌یه. دکتۆر که‌نعان حه‌مه غه‌ریب ، پسپۆڕی زانسته سیاسیه‌کان له زانکۆی سلێمانی ده‌ڵێت هه‌میشه سوریا ئه‌و سیناریۆیه‌ی به‌کارهێناوه که جیهادیه‌کان له پشت ڕووداوه‌کانی سوریاوه‌ن. به‌ڵێن ساڵح وتووێژی له‌گه‌ڵ دکتۆر که‌نعان حه‌مه غه‌ریب کردووه. ده‌توانن له ڕێی کلیککردنی ئه‌و فایله ده‌نگیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ گوێبیستی ته‌واوی وتووێژه‌که بن که ماوه‌که‌ی 6:29 خوله‌که.
<urn:uuid:2a7bf603-6b58-462a-9a71-52d93b564e79>
CC-MAIN-2017-09
http://www.dengiamerika.com/a/dr-kenaan-heme-gherib-may13-151304275/1248046.html
2017-02-26T17:34:50Z
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2017-09/segments/1487501172018.95/warc/CC-MAIN-20170219104612-00040-ip-10-171-10-108.ec2.internal.warc.gz
ckb
0.996754
Arab
13
{"ckb_Arab_score": 0.9967539310455322}
کاربه‌ده‌ستێکی ئیسرائیلی ده‌ڵێت کاربه‌ده‌سـتانی به‌رگری له وتووێژکردندان له‌گه‌ڵ هاوشانده میسریـیهکانیان به‌و هیوایه‌ی بتوانن ناکۆکییه‌کانیان له‌سه‌ر بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌م دوایـیانه‌ی هێزی میسری له سینا چاره‌سه‌ر بکه‌ن که بوو به هۆی تێکدانی ڕێککه‌وتنی ئاشتی نێوان هه‌ردوو وڵات. ئیسرائیل ده‌ڵێت میسر به شێوه‌یه‌کی نایاسایی تانکه‌کانی گواستووه‌ته‌وه بۆ ناو بیابانی سینا له نزیک سنووری ئیسرائیل وه‌کو به‌شێک له سه‌رکوتکردنه‌کانی میلیتانه ئیسلامییه‌کان. به پێی ڕێککه‌وتنی ئاشتی ساڵی 1979 سینا به شێوه‌یه‌کی گشتی کرا به ناوچه‌یه‌کی بێ له‌شکر و له‌شکرکێشی به‌و جۆره‌ش ده‌بێت به هاوبه‌شی بێت. کاربه‌ده‌ستی به‌رگری ئامۆس گیلاد له ڕۆژی چوارشه‌ممه به ڕادیۆی ئیسرائیلی ڕاگه‌یاند وتووێژکردن به‌رده‌وامه و ئه‌و مه‌سه‌لانه‌ش که ده‌بێت ڕوون بکرێنه‌وه باس ده‌کرێن. ناوبراو باسی تانکه‌کانی نه‌کرد. به‌ڵام کاربه‌ده‌ستێکی دیکه ڕایگه‌یاند ئیسرائیل داوای کشانه‌وه‌ی تانکه‌کانی کردووه. ئه‌و کاربه‌ده‌سته به مه‌رجێک ئه‌و قسانه‌ی کردووه که ناوی ئاشکرا نه‌کرێت.
<urn:uuid:30779af4-8892-463f-a306-e211803d4efb>
CC-MAIN-2017-09
http://www.dengiamerika.com/a/1493621.html
2017-02-20T10:46:07Z
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2017-09/segments/1487501170521.30/warc/CC-MAIN-20170219104610-00072-ip-10-171-10-108.ec2.internal.warc.gz
ckb
0.99977
Arab
17
{"ckb_Arab_score": 0.99977046251297}
مه‌سیحیـیه‌کانی میسر بۆ نوێژکردنی ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه له کڵێسـایه‌کی قبتیـیهکان کۆبوونه‌وه ڕۆژێـک پاش ئه‌وه‌ی هێرشێـکی خۆکوژی بووه هۆی کوژرانی 21 که‌س. سه‌رۆکی میسر حوسنی موباره‌ک ده‌ڵێت مه‌سیحیـیه‌کان و موسڵـمانهکان نابێت به‌هۆی ئه‌و کرداره تێرۆریسـتیـیهوه دابه‌ش بـبن. به‌ڕێز موباره‌ک گوتی هێرشه‌که‌ی شـاری به‌نده‌ری ئه‌سکه‌نده‌ریـیه کارێـک بووه ده‌سـتی بیانی تێدا بووه و به‌ڵێنی دا به‌سه‌ر ئه‌وانه‌دا سه‌ربکه‌ون که له دژی ئاسایشی میسر پـیلان داده‌نێن. داواشی له میسریـیه‌کان کرد خۆیان له جیاوازی ئاینی دوربگرن. هه‌روه‌ها سه‌رۆکی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکاش باراک ئۆباما ئیدانه‌ی ئه‌و ته‌قینه‌وه‌یه‌ی کردووه. کاربه‌ده‌سـتانی میسر له سه‌ره‌تادا گوتیان ته‌قینه‌وه‌که ئۆتۆمبیلێـک بووه، به‌ڵام دواتر گوتیان هێرشێـکی خۆکوژی بووه که له لایه‌ن که‌سێـکی خۆکوژه‌وه ئه‌نجام دراوه و بووه‌ته هۆی برینداربوونی نزیکه‌ی 80 که‌سی دیکه. گه‌واهده‌ران ده‌ڵێن کریسچیانه قبتیـیه توڕه‌کان له پاش ته‌قینه‌وه‌که هه‌وڵیان دا هێرش بکه‌نه سه‌ر مزگه‌وتێـک له لای کڵێسـاکهوه و شه‌ڕ ڕوویداوه و زیانیش هه‌بووه.
<urn:uuid:c4edd3ff-090c-4817-860f-208723252116>
CC-MAIN-2017-09
http://www.dengiamerika.com/a/egypt-church-2jan11-112771514/964542.html
2017-02-23T20:40:54Z
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2017-09/segments/1487501171232.43/warc/CC-MAIN-20170219104611-00600-ip-10-171-10-108.ec2.internal.warc.gz
ckb
0.999778
Arab
10
{"ckb_Arab_score": 0.9997778534889221}
وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا زیاتر له 20 باڵیۆزخانه و کۆنسۆڵخانه‌ی خۆی له سه‌رانسه‌ری جیهاندا داده‌خات به‌هۆی هه‌ڕه‌شه‌ی هێرشی تیرۆرستی ئه‌لقاعیده دژ به به‌رژه‌وه‌ندییه‌کان و هاووڵاتیانی ئه‌مه‌ریکا. دکتۆر ئازاد مورادیان سه‌رۆکی کۆمیته‌ی کوردی ئه‌مه‌ریکا بۆ دیموکراسی و مافه‌کانی مرۆڤ بنکه له کالیفۆرنیا له وتووێژێکدا له‌گه‌ڵ هێرۆ زه‌نگه‌نه له به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکادا ده‌ڵێت پێی وایه هێرشه‌کان بۆ سه‌ر کۆنسۆڵخانه‌ی ئه‌مه‌ریکا له بنغازی لیبیا پاره‌که (که تیایدا باڵیۆزی ئه‌مه‌ریکاو چوار هاووڵاتی دیکه کوژران) وای کردووه کاربه‌ده‌ستانی ئه‌مه‌ریکا هه‌نگاوی توند بنێن . هاوکات ده‌شڵێت له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا هه‌وڵێکی زۆر هه‌یه گروپه تیرۆرسته‌کان جارێکی دیکه یه‌کبگرنه‌وه. ده‌قی وتووێژه‌که
<urn:uuid:4be7b726-28bb-4e9c-b247-c516cdd1f9ca>
CC-MAIN-2017-09
http://www.dengiamerika.com/a/1723096.html
2017-02-20T17:53:20Z
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2017-09/segments/1487501170600.29/warc/CC-MAIN-20170219104610-00278-ip-10-171-10-108.ec2.internal.warc.gz
ckb
0.996053
Arab
40
{"ckb_Arab_score": 0.9960525035858154}
سه‌رۆك بوش و ڕێبه‌رانی یه‌كێتی ئه‌وروپا ده‌ڵێن ئه‌وان پابه‌ندی بڕیاره كۆتایـیه‌كانی خولی دۆحه‌ی بازرگانی جیهانین، وه پـێشـخهریـیهك بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی بازرگانی له‌سه‌رانسه‌ری ئه‌تله‌نتیك ڕاده‌گه‌یه‌نن. ڕۆژی دووشه‌ممه سه‌رۆك بوش له كۆشـكی سـپـی میوانداری كۆنگره‌یه‌كی لوتكه‌ی سـاڵانه‌ی كرد كه تایبه‌ته به بابه‌ته ئاسایشی و ئابوریـیه‌كان. سه‌رۆك بوش له‌و كۆنگره‌یه‌دا له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌ك له ڕاوێژكاری ئه‌ڵمانی ئه‌نگێلا مێركل و سه‌رۆكی كۆمسیۆنی ئه‌وروپا خۆزیه بارۆسۆ كۆبووه‌وه. خانم ئه‌نگێلا مێركل، كه ئێستا وڵاته‌كه‌ی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌م خوله‌ی یه‌كێتی ئه‌وروپا ده‌كات، گوتی ئه‌مه ڕۆژێـكی باشه بۆ په‌یوه‌ندیـیه‌كانی نێوان وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا و ئه‌وروپا. به‌ڕێز خۆزیه بارۆسۆش گوتی له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی ئه‌م پـێشـخهریـیه ڕاگه‌یه‌ندراوه بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی بازرگانی له‌سه‌رانسه‌ری ئه‌تله‌نتیك له ڕێی كه‌مكردنه‌وه‌ی به‌ربه‌سته ڕێـكخسـتـنیـیهكان به‌ڵام وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا و یه‌كێتی ئه‌وروپا چالاكانه له خولی دۆحه‌دا ده‌مێنـنه‌وه. هه‌روها ڕێبه‌ره‌كان سـتایشی ئاسمانی كراوه‌یان كرد كه سه‌ودایه‌كه ئامانج لێی به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی بازرگانیـیه له نێوان ئه‌مریكا و ئه‌وروپادا.
<urn:uuid:f68933a3-7ed2-42ca-80d2-3994eb230717>
CC-MAIN-2017-09
http://www.dengiamerika.com/a/a-58-2007-05-01-voa1-89192012/947777.html
2017-02-26T12:22:08Z
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2017-09/segments/1487501172000.93/warc/CC-MAIN-20170219104612-00506-ip-10-171-10-108.ec2.internal.warc.gz
ckb
0.995303
Arab
8
{"ckb_Arab_score": 0.995302677154541}
له توركیا ته‌قینه‌وەی چه‌ند بۆمبێك له دوو هۆتێلی ئه‌سته‌نبوڵ بۆته هۆی كوشتنی دوو كه‌س و بریندار بوونی یانزدە كه‌سی دیكه. سه‌رۆكی پۆلیسی ئه‌سته‌نبوڵ گوتویه‌تی ئه‌و هێرشانه زیاتر له هێرشی تیرۆرستی دەچێت. ئه‌و ته‌قینه‌وانه له زوویه‌كی ڕۆژی سێ شه‌ممه‌دا له دوو هۆتێلی ناوچه‌ی لاله‌لی و سوڵتان ئه‌حمه‌د ڕوویداوە كه هه‌ردووكیان له شوێنه‌واری مێژووییهوە نزیكن. یه‌كێك له بۆمبه‌كان له سێهه‌م نهۆمی هۆتێلی پارس ته‌قیه‌وە، پاش 10 دەقیقه له‌وەی كه یه‌كێك په‌یوەندی به هۆتێلهكهوە كردووەو هۆشداری دابوونێ دەربارەی ڕوودانی ئه‌و ته‌قینه‌وەیه. باوەڕدەكرێت له‌و كاته‌دا نزیكه‌ی 37 كه‌س میوانی ئه‌و هۆتێله بووبێت. پۆلیس گوتویانه ژمارەیه‌ك له خه‌ڵكانی بیانی ئازاریان پێگه‌یشتووە و ڕازی نه‌بوون به دانی زانیاری زیاتر له‌و بارەیه‌وە. بۆمبی دووەمیش له هۆتێلی هۆڵیدەی له ناوچه‌ی سوڵتان ئه‌حمه‌د ته‌قیه‌وە كه ته‌نها چه‌ند كیلۆمه‌ترێك له‌و شوێنهوە دوورە كه تیمی باسكێت بۆڵی ئۆڵهمپیات بۆ پیاوانی سه‌ر به ووڵاته یه‌كگرتووەكانی ئه‌مریكای لێماوەتهوە پێش ئه‌وەی به‌رەو یۆنان به‌ڕێ بكه‌ون. له لایه‌كی ترەوە، له بنكه‌یه‌كی به‌نزینخانه‌ی قه‌راخ شاری ئهستهنبولیشدا دوو بۆمبی تر ته‌قیوەته‌وە. له ئهنقهرەی پایته‌ختیش كه‌سێكی نه‌ناسراو هێرشی كردۆته سه‌ر بینایه‌كی حوكومی. جێی باسه، له هه‌ردوو ئه‌و هێرشه‌دا هیچ كه‌سێك زیانی پێنه‌گه‌یشتووە.
<urn:uuid:757815b3-ebe2-4952-9a2c-02b71cbeff5b>
CC-MAIN-2017-09
http://www.dengiamerika.com/a/a-58-a-2004-08-10-1-1-89158267/942004.html
2017-03-01T20:05:17Z
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2017-09/segments/1487501174276.22/warc/CC-MAIN-20170219104614-00206-ip-10-171-10-108.ec2.internal.warc.gz
ckb
0.98995
Arab
7
{"ckb_Arab_score": 0.9899497628211975}
بریتانیا مه‌خابنی خۆی ده‌ربڕیوه که ناچاربووه ناوه‌ندی که‌لتوری له تاران دابخات به‌هۆی ئه‌وه‌ی پـێی ده‌ڵێت فشـاری حکومه‌تی ئێران که جێـگای قبوڵـکردن نیـیه. وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی بریتانیا ده‌یڤد میلیباند ده‌ڵێت ئه‌نجومه‌نی بریتانیا به ته‌واوه‌تی ئه‌نجومه‌نێـکی ناسـیاسییه. ئه‌و گوتی پـێی ناخۆشه وڵاتێـکی به که‌لتوری ئێران ڕه‌دی هه‌وڵه‌کانی داوه بۆ هه‌ڵـگرتنی ئاسـتهنگهکان و ده‌سـتپـێـکردنی په‌یوه‌ندی که‌لتوری نێوان هه‌ردوو وڵات، وه گوتیشی گه‌لی ئێران نایه‌وێت له پاشماوه‌ی جیهان دابڕاوبێت. ئه‌نجومه‌نی بریتانیا باڵی که‌لتوری حکومه‌تی بریتانیا چوارشه‌ممه له بڵاوکراوه‌یه‌کدا گوتی له‌وه‌تای 31 ی مانگی ڕابردووه‌وه کاری خۆی له تاران ڕاگرتووه چونکه کارمه‌ندانی له لایه‌ن کاربه‌ده‌سـتانی ئێرانی ههراسـان کرابوون. ئه‌نجومه‌نه‌که ده‌شڵێت بڕیاره‌که پاش ئه‌وه درا که کاربه‌ده‌سـتانی ئێرانی زۆربه‌ی 16 کارمه‌ندی خۆجێیـیان بۆ سوال و جواب له مانگی دوازده‌ی سـاڵی پار بانگ کردبوو، دواتر ئه‌وان پـێشـنیازی ده‌ست لهکارکێشـانهوهیان دابوو.
<urn:uuid:2025e8ad-660d-4e2d-abbe-b29299c78905>
CC-MAIN-2017-09
http://www.dengiamerika.com/a/a-58-2009-02-05-voa2-89226967/953984.html
2017-02-23T07:14:23Z
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2017-09/segments/1487501171162.4/warc/CC-MAIN-20170219104611-00512-ip-10-171-10-108.ec2.internal.warc.gz
ckb
0.999267
Arab
8
{"ckb_Arab_score": 0.9992665648460388}
کاربه‌ده‌سـتانی ئاسایشی میسر ده‌ڵێن له‌شـکری وڵاته‌که‌یان هێرشی ئاسمانی کردووه‌ته سه‌ر چه‌کدارانی گومانبار له نیمچه دورگه‌ی سینا، ئه‌مه‌ش دوابه‌دوای ئه‌و هێرشه‌ی شه‌وی یه‌کشه‌ممه کرایه سه‌ر خاڵه‌کانی پـشـکنین له‌و ناوچه‌یه‌دا. کاربه‌ده‌سـتان ده‌ڵێن هێرشه ئاسـمانیـیه‌کان ڕۆژی چوارشه‌ممه ئه‌نجام دراون و بوونه‌ته مایه‌ی کوژرانی 20 چه‌کدار. ئه‌م هێرشانه چه‌ند کاتژمێرێـک پاش ئه‌وه کران که کۆمه‌ڵێـک چه‌کدار په‌لاماری خاڵی پـشـکنینیان له شـاری عه‌ریش دا، ئه‌وه‌ی نزیکه‌ی 50 کیلۆمه‌تر له سـنووری نێوان ئیسرائیل و که‌رتی غه‌ززه‌وه دوره. له‌شـکری میسر و سه‌رۆک محه‌مه‌د مورسی به‌ڵێنیان داوه زیاتر کۆنتڕۆڵی ئه‌و ناوچه سـنووریـیه بکه‌ن، پاش ئه‌و هێرشه‌ی شه‌وی یه‌کشه‌ممه بووه مایه‌ی کوژرانی 16 له پاسه‌وانانی سـنووری وڵاته‌که‌یان. جێی ئاماژه‌یه چه‌کداره‌کان دوو ماشێنی له‌شـکریـیان له پاش کوشتنی ئه‌و پاسه‌وانانه ڕفاندبوو و هه‌وڵیان دابوو خۆیان به ئیسرائیل‌دا بکه‌ن، به‌ڵام یه‌ک له ماشێنه‌کان ته‌قیوه‌ته‌وه و ئه‌وی دیکه‌یان به هێرشی ئاسـمانی ئیسرائیل تێـکشـکێنرا.
<urn:uuid:a0dff8bb-c1ad-4f0f-910e-fe32290cebec>
CC-MAIN-2017-09
http://www.dengiamerika.com/a/1476222.html
2017-02-27T13:42:25Z
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2017-09/segments/1487501172831.37/warc/CC-MAIN-20170219104612-00172-ip-10-171-10-108.ec2.internal.warc.gz
ckb
0.996115
Arab
15
{"ckb_Arab_score": 0.9961153864860535}
کاربه‌ده‌ستانی فه‌له‌ستینی ده‌ڵێن گروپی حه‌ماس و فه‌تح گه‌یشتونه‌ته ڕێکه‌وتنێک سه‌باره‌ت به دان پیادان به بوونی ئیسرائیل. ئه‌و ڕێکه‌وتنه کۆتایی به چه‌ندین هه‌فته له دانوستاندنی چڕوپڕی نێوان ڕێبه‌ری ده‌سه‌ڵاتدارێتی فه‌له‌ستینیه‌کان مه‌حمود عه‌باس و سه‌رۆک وه‌زیر ئیسماعیل هه‌نیه ده‌هێنێت. وورده‌کارییه‌کانی ئه‌و ڕێکه‌وتنامه‌یه ئاشکرا نیه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا هه‌ندێ له گروپه پچوکه‌کانی دیکه ڕازی نین به‌و ڕێکه‌وتنامه‌یه. حه‌ماس پێشتر ڕازی نه‌بوو به دان پیادان به ده‌وڵه‌تی ئیسرائیلی. ڕێکه‌وتنامه نوێکه‌ش له لایه‌ن به‌ندکراوه فه‌له‌ستینیه‌کانی زیندانه ئیسرائیلییه‌کان نوسراوه که تیایدا بانگه‌شه‌ی بوونی ده‌وڵه‌تی فه‌له‌ستینی له که‌ناری خۆرئاوا و غه‌ززه ده‌که‌ن. ئه‌م ڕێکه‌وتنامه‌یه له کاتێکدا دێت که سه‌ربازه ئیسرائیلیه‌کان له‌سه‌ر سنوری که‌رتی غه‌ززه کۆبونه‌ته‌وه پاش ئه‌وه‌ی سه‌ربازێکی ئیسرائیلی ڕفێندراوه. گروپێکی چه‌کداری فه‌له‌ستینی به‌رپرسێتی خۆی به‌رامبه‌ر به‌و کاری ڕفاندنه نیشانداوه و گوتوشیانه جوله‌که‌یه‌کی ترییان له که‌ناری خۆرئاوا ڕفاندووه. کاربهدهستانیسیاسی فه‌له‌ستینیش ئه‌و هه‌واڵه‌یان ڕه‌ت کردۆته‌وه
<urn:uuid:08505b1c-7fd7-40fc-86b0-48338426c1a6>
CC-MAIN-2017-09
http://www.dengiamerika.com/a/a-58-2006-06-27-voa4-89181482/945623.html
2017-02-27T13:43:45Z
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2017-09/segments/1487501172831.37/warc/CC-MAIN-20170219104612-00172-ip-10-171-10-108.ec2.internal.warc.gz
ckb
0.999342
Arab
10
{"ckb_Arab_score": 0.9993420243263245}
چاودێرانی نێۆنەتەوەی لە میانمار پەسەندی شایستەیی هەڵبژاردنە مێژوویەکانی پەرلەمانی رۆژی یەکشممەی کردووە، لە دەمێکدا ژماردنی دەنگەکان دەچێتە رۆژی دووەمیەوە. ئەلیکسەندەر گراف لامبسدۆرف سەرۆکی کمسیۆنی چاودێرانی نێردراووی EU بۆ هەڵبژاردنەکان لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا لە رۆژی سێشەممە لە یانگۆن ووتی پرۆسەکە زۆر باشتر لەوەی لە پێشدا پێشبینی دەکرا بەرێوە چوو. فەرەتر لە 30 میلۆن کەس لە هەڵنژاردنەکانی رۆژی یەکشەممەدا دەنگیان دا لە یەکمین هەڵبژاردنی ئازاد لە ماوەی 25 ساڵدا لە وڵاتێک‌دا کە لە لایەن لەشکەرەوە بەرێوە دەچوو. دەرئەنجامە فەرمیەکان کە لە لایەن کمسیۆنی یەکێتی هەڵبژاردنەوە راگەیندراوە وا پێشان دەدات کۆمەڵەی نیشتمانی بۆ دیمۆکراسی ی ئۆپۆزسیۆن تا ئێستا 126 نیشتنگەی لە بەشی خوارەوەی پەرلەمان بە دەستهێناوە، لە دەمێکدا پارتی گەشەپێدانی یەکێتی هاوبەستی فەرمانرەوای بە پاڵپشتی لەشەکەر تەنها هەشتی بردووەتەوە.
<urn:uuid:09cdad93-e5f4-4853-89f5-3ff5a8ac212c>
CC-MAIN-2017-09
http://www.dengiamerika.com/a/3051513.html
2017-02-22T01:39:24Z
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2017-09/segments/1487501170875.20/warc/CC-MAIN-20170219104610-00150-ip-10-171-10-108.ec2.internal.warc.gz
ckb
0.750409
Arab
12
{"ckb_Arab_score": 0.7504093050956726, "sdh_Arab_score": 0.22035470604896545, "hac_Arab_score": 0.02919423207640648}
ڕۆژنیوز - دانێر قه‌ره‌داغی توندوتیژی دژی ژنان لە باشوری کوردستان لە جیاتی کەمبوونەوە ڕۆژ بەڕۆژ زیاتر دەبێت و شێوازی توندوتیژییەکانیش بەجۆرێکن، کە مرۆڤ توشی شۆک دەکات، تویژەرێکی کۆمەڵایەتیش دەڵێت: بۆ کۆتاییهێنان بە توندوتیژی پێویستمان به شۆڕشێکی گه‌وره و زۆر ڕادیکاڵیانهیه. ڕۆژنیوز لە بەدواداچوونێکدا تیشک دەخاتەسەر هۆکارەکانی ئەنجامدانی توندوتیژی دژی ژنان و چی بکرێت بۆکه‌مکردنه‌وه‌ی ئه‌و توندوتیژیانه؟، بۆچی ژن بێدەنگ کراوە لە بەرامبەر ئەو توندوتیژییانەی بەرامبەری دەکرێت؟ و وەڵامەکان-یش لە چەند کەسایەتییەک وەردەگرێت. کامه‌ران مه‌لا محه‌مه‌د، که مامۆستای دواناوه‌ندیه، لە ڕوانگەی پیاوێکەوە سەبارەت بە هۆکارەکانی توندوتیژی دژی ژنان دوا و وتی:"گرفتی سه‌ره‌کیمان گرفتی به‌مرۆڤبوونی ژنە، له‌زیهنی ئێمه‌دا ژن هێنده‌ی پیاو مرۆڤ نیه، لە کاتێکدا ژنیش وه‌ک پیاو خاوه‌نی هه‌ست و سۆز و دەربڕینی خۆشیهکانێتی، ده‌بوو پیاو هه‌ستی به‌مه بکردایه". کامەران، ئاماژە بۆ ئەوەش کرد، کە لەکۆمەڵگای مۆدێرنەدا بەهەمان شێوە توندوتیژی بەرامبەر بە ژن دەکرێت، بەڵام شێواز و جۆری توندوتیژییه‌کان گۆڕانکاری به‌سه‌ردا هاتووه "له کۆمه‌ڵگه‌ی مۆدێرنه‌دا ناڵێن ژن مرۆڤ نییه، بەڵام به گومانه‌وه ده‌ڕوانرێته ژن". ئه‌و مامۆستایه، وتیشی:"سه‌رباری ئه‌و هه‌موو له‌مپه‌ڕانه‌ی لەبەردەم ژناندا هەیە، بەڵام ژنان توانیویانه ئه‌و له‌مپه‌ڕانه تێپه‌رێنن، ئه‌مه مانای ئه‌وه‌یه که ژن لاواز نییه ئه‌وه دیدی ئێمه‌ی پیاوانه لاوازه به‌رامبه‌ر ژن". "کۆمه‌ڵگا هه‌مووی قوربانییه" بە بۆچوونی ئازاد جه‌لال، که توێژه‌ری کۆمه‌ڵایه‌تیه، لە کۆمەڵگەی کوردی‌دا توندوتیژی ته‌نها دژی ژن ناکرێت، بەڵکو دژی هەردوو ڕەگەز هه‌یه و په‌یوه‌ندی به کلتوری کۆمه‌ڵایه‌تی کۆمه‌ڵگاکه‌وه هه‌یه و وتی:"ئێمه به‌هه‌موومان قوربانین". ئازاد جەلال، ئاماژەی بۆ ئەوەکرد، کە کۆمه‌ڵگه‌ی ئێمه باشتره له نیمچه دورگه‌ی عه‌ره‌بی و ئێمه هه‌نگاوێکمان ناوه به‌ره‌و پێشه‌وه، وتیشی:" بۆئه‌وه‌ی هه‌نگاوه‌کان خێراتربکرێن، پێویستمان به شۆڕشێکی گه‌وره و زۆر ڕادیکاڵیانهیه هه‌روه‌ها پێویستە ئه‌و تێڕوانین و فۆرمه‌ی بۆ ئاین هه‌یه گۆڕانکاری تێدا بکرێت و بیرکردنه‌وه‌ی تاک بگۆڕێت". هەر لەوبارەیەوە، به‌هار عەبدولڕەحمان، په‌رله‌مانتاری لیژنه‌ی کاروباری کۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی لە پەرلەمانی هەرێمی کوردستان، وتی:"توندوتیژی ڕهگو ڕیشه‌یه‌کی مێژوویی هه‌یه، بۆیه پێویستیشی به مێژوویه‌ک هه‌یه بۆ که‌مکردنه‌وه‌ی". ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد، کە ژنان له‌هه‌موو دنیادا ڕووبەڕووی توندوتیژی دەبنەوە، بەڵام به فۆرم و شێوازی جیاواز و وتی:"دواجار توندوتیژی توندوتیژییه و ده‌بێت به‌ره‌نگاری ببینه‌وه به شێوه‌یه‌ک، که هه‌ردوو ڕه‌گه‌ز به‌یه‌که‌وه ده‌بێت هاوکاری یه‌کتربن و ڕێگری لێبکرێت". تانیا تاهیر، پارێزه‌ر و چالاکوانه له‌بواری مافەکانی ژنان، به‌شێکی توندوتیژی دژی ژنانی گه‌ڕانده‌وه بۆ "ئه‌و توندوتیژیه سیاسیه‌ی به‌رده‌وام له باشوری کوردستان به‌رامبه‌ر به‌ژن به‌کارهاتووه". وتیشی:"نه‌بوونی ئیرادە له‌لای سه‌رکرده‌کانی سیاسی کورد سه‌باره‌ت به‌پرسی ژن و لەبەرامبەراد خه‌باتی به‌رده‌وامی ژنان ئومێد به‌خشه". ئەو پارێزەرە، بەدیدێکی ڕەخنەگرانەوە تیشکی خستە سەر هەوڵەکان بۆچارسەری پرسەکانی ژن وتی:"ئێمه ده‌مانه‌وێت پرسی ژن ئاشنابکه‌ین به‌کۆمه‌ڵگا، به‌ڵام بیرمان چووه ده‌بێت پیاو له‌پێشدا ئاماده بکرێت". لەبارەی ئەو کەیسانەی، کە زۆرتر دەچنە دادگاکان، پارێزەرێک بەناوی ئەڤین عەبدولڕەحمان سۆفی، وتی:" لەو کەیسانەی دێنە لای ئێمە زۆر جار ژن له‌ترسی جیابوونه‌وه و تێکچوونی ژیانی و په‌رته‌وازه‌بوونی منداڵه‌کانی بێده‌نگ ده‌بێت له‌به‌رامبه‌ر توندوتیژییەکان، یان ڕێگه‌یه‌کی تر هه‌ڵده‌بژێرێت له لوتکه‌ی ڕق په‌یداکردنی به‌رامبه‌ر بە پیاوەکە ڕێگەی تر دەگرێتەبەر، و هەندێک جاریش په‌نا بۆ ناپاکی خێزانی ده‌بات وه‌ک تۆڵه لێکردنه‌وه". جێگای ئاماژەیە لە دواینترین ئەو ئەو کەیسانەی توندوتیژی دژی ژنان، کە لە کۆتایی ساڵی ڕابردوو و لەسەرەتای ئەمساڵدا لە باشوری کوردستان ڕوویانداوە، ئەشکەنجەدان و شکاندنی فەقەرات و چەندین پەراسوی ژنێکە لە شاری سلێمانی بەناوی حەلاوە، کە لەلایەن هاوسەرەکەیەوە ئەنجامدراوە و ماوەی زیاتر لە مانگێکە لە نەخۆشخانەیە و بێ هۆشە، هەروەها سوتانی سەروین نۆبەدار لە شارۆچکەی سۆران، کە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان و دەزگاکانی ڕاگەیاندن وا بڵاوکرایەوە باوکی سوتاندویەتی، ڕێگاش بە هیچ لایەک نەدرا کار لەسەر کەیسەکە بکات و ڕاستی ڕووداوەکە ڕوون بکاتەوە. لە ڕۆژی ٢ی ئەم مانگەشەدا لە شاری کەرکوک پیاوێک هاوسەرەکەی کوشت و دەنگۆی ئەوەشی بڵاوکردەوە، کە لەلایەن چەند کەسێکی دەمامکدارەوە کوژراوە، لە ڕۆژی ٩ی ئەم مانگەشدا لە شارەدێی دیبەگەی سەر بە شارۆچکەی هەولێر پیاوێک هاوسەرەکەی بە شیش و دار کوشت. ش.ف
<urn:uuid:6a55bb34-ef39-42da-8134-caa8e43aded8>
CC-MAIN-2017-09
http://www.rojnews.org/haber/11234/haber/11256/.html
2017-02-22T01:45:27Z
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2017-09/segments/1487501170875.20/warc/CC-MAIN-20170219104610-00150-ip-10-171-10-108.ec2.internal.warc.gz
ckb
0.968711
Arab
305
{"ckb_Arab_score": 0.9687109589576721, "sdh_Arab_score": 0.022040724754333496}
ڕۆژنامه‌نووس ڕۆژ باران له گفتوگۆیه‌كدا له‌گه‌ڵ هاوكارمان جانی دیلان ده‌ڵێت له ئێران‌دا ڕۆژنامه‌كان پـیت به پـیت و خه‌ت به خه‌ت و ڕسـته به ڕسته چاودێری ده‌كرێن، وه ئه‌گه‌ر هه‌ر ڕۆژنامه‌یه‌كیش شـتێـكیان تیادا به‌دی كرد له ده‌ره‌وه‌ی ئه‌وه‌ی ڕژێمی ئێران پـێی ده‌ڵێت هێڵی سوور ئه‌وا بێ گومان كێشه و گرفتی بۆ دروست ده‌كه‌ن و ڕه‌نگه نووسه‌ره‌كه‌ی بگیرێت و یان هه‌ر ڕۆژنامه‌كه‌ش دابخه‌ن. ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی گفتوگۆكه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیه‌ی سه‌ره‌وه، ماوه‌كه‌ی 6:56 خوله‌كه.
<urn:uuid:39d74273-bccc-413c-b407-eb8389d631f2>
CC-MAIN-2017-09
http://www.dengiamerika.com/a/a-58-2008-05-01-voa2-89219477/952440.html
2017-02-26T17:38:02Z
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2017-09/segments/1487501172018.95/warc/CC-MAIN-20170219104612-00202-ip-10-171-10-108.ec2.internal.warc.gz
ckb
0.998972
Arab
9
{"ckb_Arab_score": 0.9989720582962036}
له‌ماوه‌ی ده سـاڵی ڕابردوو ئه‌لبانیا به قۆناغێـكی گواسـتنهوهدا ڕه‌ت بووه له چـل و شه‌ش سـاڵ كۆمۆنیزمه‌وه به‌ره‌و دیموكراسیـیهتێـكی فره حزبی و سیستمی ئابوری بازاڕی ئازاد. له‌میانه‌ی سه‌ردانێـكی ئه‌م دوایـییهدا بۆ ئه‌و ناوه سه‌رۆك جۆرج ده‌بلیو بوش گوتی ئه‌لبانیا "وڵاتێـكه كه كهلهپـچهكانی كۆمه‌ڵـگای چه‌وسێنه‌ری فڕێ داوه و هه‌نووكه جیهان نیشـان ده‌دات كه چی ده‌شێت بكرێت." ئه‌لبانیا هه‌روه‌ها ڕۆڵی خۆی ده‌بینێت بۆ پـشـتیوانكردنی دیموكراسیـیهت له ده‌ره‌وه‌دا. وڵاته‌كه سه‌د و بیستی له هه‌ره كۆماندۆسه باشه‌كانی ڕه‌وانه‌ی عێراق كردووه. سه‌رۆك وه‌زیران ساڵح بریشه ڕایگه‌یاند ئه‌لبانیا هه‌روه‌ها به‌م زووانه سه‌د و ده سه‌ربازی له ئه‌فغانسـتان زیاد ده‌كات، جگه له یه‌كه‌كه‌ی كه له‌و ناوه‌دایه. به‌ڕێز بریشه ڕایگه‌یاند " ئهلبانیـیهكان زۆر شـانازی به دۆسـتایهتیـیان له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا ده‌كه‌ن و هاوكاریكردنیان بۆ وڵاته‌كه‌تان له شه‌ڕی دژ تێرۆریزمی جیهانیدا. هه‌روه‌ها بوونیان له پاڵ ئێوه‌دا له عێراق و ئه‌فغانسـتان." به‌ڕێز بوش‌یش سوپاسی ئهلبانیـیهكانی كرد بۆ بهشـداریـكردنیان له ئه‌فغانسـتان و عێراقدا: سه‌رۆك بوش گوتی " ئهلبانیـیهكان ترس و تۆقاندنی زۆرداری ده‌زانن. هه‌ر بۆیه كارده‌كه‌ن بۆ هێنانه كایه‌ی ئومێدی ئازادی بۆ ئه‌و خه‌ڵـكانه‌ی كه نهیانچێشـتووه. ئه‌وه‌ش هه‌وڵێـكی پـیرۆزه و خۆبه‌ختكردنه، وه من به خۆبه‌ختكردنیان ده‌زانم." ئه‌لبانیا هه‌روه‌ها ئومێده‌واره بـچێـته پاڵ هاوبه‌ندی ناتۆوه. ئه‌لبانیا هه‌ندێـك له ڕیفۆرمه‌كانی بهجێـهێناوه كه بۆ به ئه‌ندامبوون پـێویسـته. هه‌رچه‌ندێـكه ڕیفۆرمی تری سـیاسی و له‌شـكریش پـێویسـته ئه‌نجام بدرێت كه بریـتیـیه له ڕیفۆرمه‌كانی دیموكراسی و ڕۆڵی یاسا و هه‌روه‌ها هه‌وڵه‌كانی دژ تاوانی ڕێـكخراو و گه‌نده‌ڵی. وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكاش پـشـتیوانی له هه‌وڵی ئه‌لبانیا ده‌كات بۆ چوونه پاڵ ناتۆوه و پابه‌نده به یارمه‌تیدانی وڵاته‌كه تا مه‌رجه‌كان به‌جێبهێنێت. كۆسۆڤۆش كێشه‌یه‌كی گرنگی تره له ئه‌لبانیا چونكه زۆرینه‌ی دانیشـتوانی هه‌رێمه‌كه ئه‌لبانی نه‌ژادن. سه‌رۆك بوش پـشـتیوانیـیه‌كی به‌هێزی ده‌ربڕی بۆ پـلانه ههنووكهیـیهكهی له‌به‌رده‌م نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كاندایه كه سه‌ربه‌خۆیی كۆسۆڤۆی لێ ده‌كه‌وێته‌وه. له هه‌مان كاتدا وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا پـشـتـگیری ده‌كات له خواسـتی سـڕبیا بۆ په‌یوه‌ندیـیه‌كی نزیـكتر له‌گه‌ڵ خۆرئاوا بۆ به ئهندامبوونێـكی به‌هێزی ناتۆش. خه‌ڵكی ئه‌لبانیاش هه‌روه‌ها پابه‌ندن به زاڵبوون به‌سه‌ر میراتی كۆمۆنیست له چهوسـاندنهوه و هه‌ژاری. سه‌رۆك وه‌زیران سـاڵح بریشه ده‌ڵێت " سه‌ره‌ڕای ئه‌و ته‌نگ و چه‌ڵه‌مه‌یه‌ی وڵاته‌كه‌مان پـێـیدا ڕه‌تبووه به‌ڵام ئهلبانیـیهكان به ئازادی گه‌یشـتوون."
<urn:uuid:bd7cf435-9100-4d37-b987-a5df732e66a6>
CC-MAIN-2017-09
http://www.dengiamerika.com/a/a-58-2007-06-17-voa6-89536557/957172.html
2017-02-22T17:43:29Z
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2017-09/segments/1487501171004.85/warc/CC-MAIN-20170219104611-00587-ip-10-171-10-108.ec2.internal.warc.gz
ckb
0.989797
Arab
8
{"ckb_Arab_score": 0.9897967576980591}
سه‌رۆکی له‌شکری ئیسرائیلی ده‌ڵێت هێشتا کاتی ماوه بزانرێت که ئایا سزا نێونه‌ته‌وه‌یـیه‌کانی سه‌ر ئێران هێنده کاریگه‌رن که وه‌ها له ئێران بکات درێژه به پرۆگرامی ناو‌کی خۆی نه‌دات. ئه‌م وتانه‌ی گابی ئه‌شکه‌نازی ئه‌فسه‌ری پایه به‌رزی ئیسرائیلی دوێنێ له واشنتن له‌گه‌ڵ وته توندتره‌کانی رابه‌رانی ئیسرائیلی ده‌مێکی پێشوه‌ختی ئه‌م مانگه‌دا به‌راورد ده‌کرێن، له نێوانیاندا بنیامین نه‌ته‌نیاهوی سه‌ره‌ک وه‌زیرانی ئیسرائیلی که هانی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا ده‌دات هه‌ڕه‌شه‌یه‌کی له‌شکری جێی متمانه له دژی کۆماری ئێران ده‌ربکات. ئه‌م وته‌یه‌ی دوێنێی ئه‌شکه‌نازی سه‌رۆکی سوپای ئیسرائیلی دوای وتووێژی له‌گه‌ڵ هاوتای ئه‌مه‌ریکای ئه‌دمیراڵ مایک موڵن بوو، که ئاماژه‌ی به‌وه دا و گوتی من هاوڕام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی سزاکانی سه‌ر ئێران وا کاریگه‌ریان له‌سه‌ر ئێران هه‌یه و گوتیشی به‌ڵام پرسیاری راسته‌قینه ئه‌وه‌یه ئایا سزاکانی سه‌ر ئێران هێنده کاریگه‌ریان بۆ ماوه‌یه‌کی درێژ ده‌م ده‌بێت یان نا. هاوکات ئه‌دمیراڵی ئه‌مه‌ریکای مایک موڵن گوتی من هیچ گومانم نیـیه له‌وه‌ی که ئێران هه‌وڵی به‌رهه‌مهێنانی چه‌کی ناو‌کی ده‌دات و ئه‌وه‌شی دووپاتکرده‌وه که ئه‌م کاره ده‌بێته کاره‌سات بۆ هه‌رێمه‌که و به ئه‌ندازه‌یه‌کی زۆر کاریگه‌ری له‌سه‌ر نائارامی به‌ره‌وپێشچوون ده‌بێت. ناوبراو گوتیشی بژاره‌ی کرده‌ی له‌شکری له دژی ئێران هه‌رگیز بهلاوهنهنراوه. هاوکات مایک موڵن هه‌مان روانگه‌ی رۆبه‌رت گه‌یتسی وه‌زیری به‌رگری ئه‌مه‌ریکای گوته‌وه که ده‌ڵێت سزاکانی سه‌ر ئێران کاریگه‌ری قورسیان له‌سه‌ر ئێران ده‌بێت، هه‌ربۆیه ده‌بێت زیاتر چاوه‌ڕوان بکه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی کاریگه‌ری خۆی له‌سه‌ر ئێران هه‌بێت.
<urn:uuid:662d6cca-fe8a-4f04-9577-7b2c41ae9744>
CC-MAIN-2017-09
http://www.dengiamerika.com/a/iran-israel-18nov10-108952269/963051.html
2017-02-23T22:59:57Z
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2017-09/segments/1487501171251.27/warc/CC-MAIN-20170219104611-00111-ip-10-171-10-108.ec2.internal.warc.gz
ckb
0.998558
Arab
12
{"ckb_Arab_score": 0.998557984828949}
گرژی و ئاڵۆزییەکانی دژ بە عەرەبستانی سعودیە لە تاران هەر بەردەوامە چەند ڕۆژێک پاش ئیعدام کردنی شێخ نمر ئەلنمر لە لایەن ڕیازەوە. ژمارەیەکی زۆر لە خۆپیشاندەران ڕۆژی هەینی لە سەرانسەری تاران ناڕەزاییان دەردەبڕی و دروشمی مەرگ بۆ ئەلسعودیان دەچڕی، کە خێزانی فەرمانڕەوای عەرەبستانی سعودیەیە. خۆپیشاندەران کوشتنی ئەو کەسایەتییە ئاینییە شیعەیەیان شەرمەزار دەکرد. ڕۆژی شەممەی ڕابوردوو عەرەبستانی سعودیە ئەلنمر و 46 کەسی تری ئیعدام کرد بە تاوانی ئەوەی گوایە دەستیان لە چالاکی تیرۆرستیدا هەبووە.
<urn:uuid:f1825e6d-259f-4d61-a92b-e5bbabe4e333>
CC-MAIN-2017-09
http://www.dengiamerika.com/a/3138084.html
2017-02-28T14:31:48Z
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2017-09/segments/1487501174163.72/warc/CC-MAIN-20170219104614-00163-ip-10-171-10-108.ec2.internal.warc.gz
ckb
0.960377
Arab
12
{"ckb_Arab_score": 0.9603773355484009, "sdh_Arab_score": 0.020215393975377083, "hac_Arab_score": 0.019398469477891922}
كاربه‌دەستانی هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ی ئۆكرانیا به ڕەسمی ڤیكتۆر یوشهنكۆی ڕێبه‌ری ئۆپۆزسیۆنیان به براوەی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی دووبارەكراوی ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ناساند. به گوێرەی ئه‌و ڕاگه‌یاندنه ڕەسمیه كه له لایه‌ن كۆمیته‌ی ناوەندی هه‌ڵبژاردنه‌وە بڵاوبۆته‌وە، یوشه‌نكۆ له سه‌دا 52 و ڤیكتۆر یانوكۆڤیچی سه‌رۆك وەزیر له سه‌دا 44 ی دەنگهكانیان به دەستهێناوە. هه‌رچه‌ندێكه ڕۆژی دووشه‌ممه به گوێرەی ئه‌نجامه سهرەتاییهكان بردنه‌وەی به‌ڕێز یوشه‌نكۆ ڕاگه‌یه‌ندرا، به‌ڵام به‌ڕێز یۆنوكۆڤیچ دانی به سه‌ركه‌وتنه‌كه‌ی نه‌هێنا و به دۆڕاندنی خۆی قایل نه‌بوو. هه‌روەها سه‌رۆك وەزیر كه له لایه‌ن ڕووسیاوە پشتگیری دەكرێت، سه‌بارەت به یاساكانی ئه‌م دواییه‌ی چاكسازیكردنی هه‌ڵبژاردن كه له به‌رژەوەندی یوشهنهكۆ بوو، ناڕەزایی خۆی نیشاندا.
<urn:uuid:2592b128-5cdb-4017-8563-fc304053ffcb>
CC-MAIN-2017-09
http://www.dengiamerika.com/a/a-58-a-2004-12-28-3-1-89157152/941857.html
2017-02-28T14:22:59Z
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2017-09/segments/1487501174163.72/warc/CC-MAIN-20170219104614-00163-ip-10-171-10-108.ec2.internal.warc.gz
ckb
0.994076
Arab
8
{"ckb_Arab_score": 0.9940763711929321}
باراک ئۆبامای سه‌رۆکی ئه‌مریکا ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه فه‌رمانێـکی بۆ داخسـتنی به‌ندیخانه‌ی له‌شـکری گوانتانامۆ به‌ی له ماوه‌ی سـاڵێـکدا دا. فه‌رمانه‌که‌ی سه‌رۆک ئۆباما له‌و باره‌یه‌وه داوای گواسـتنه‌وه‌ی یان ئازادکردنی 250 گومان‌لێـکراوی تێرۆریست ده‌کات، ئه‌وانه‌ی له نێو به‌ندیخانه‌ی گوانتانامۆ به‌یدا به‌ندکراون. هه‌روه‌ها به گوێره‌ی فه‌رمانه‌که‌ی چاو به دۆزه‌ی به‌دیلگیراوانی گوانتانامۆ به‌یدا دهخشـێنرێت بۆ ئه‌وه‌ی چۆنێتی پـرۆسه‌ی دادگایی‌کردنی ئه‌وانه‌ی تاوانیان کردووه دیاریبکرێن. هه‌روه‌ها به‌ڕێز ئۆباما فه‌رمانی کۆتاییهێنانی به شـێوازی توندئامێزی لێـکۆڵینه‌وه له لایه‌ن لێـکۆڵه‌ره‌وانی ئه‌مریکایی مۆرکردووه و فه‌رمانه‌که‌ی سه‌رۆک ئۆباما له‌و باره‌یه‌وه ده‌ڵێت ده‌بێت سه‌رجه‌م ئاژانسه‌کانی وڵاته په‌یڕه‌وی یاسـا و ڕێنمایی له‌شـکری ئه‌مریکایی بکه‌ن. ئه‌مڕۆ دووه‌مین ڕۆژی سه‌رۆکایه‌تی باراک ئۆبامای پـڕ جموجۆڵ بوو.
<urn:uuid:b246751e-7862-47e2-9a5e-7635c9d64c07>
CC-MAIN-2017-09
http://www.dengiamerika.com/a/a-58-2009-01-22-voa5-89224182/953438.html
2017-02-22T08:29:51Z
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2017-09/segments/1487501170925.44/warc/CC-MAIN-20170219104610-00032-ip-10-171-10-108.ec2.internal.warc.gz
ckb
0.998811
Arab
8
{"ckb_Arab_score": 0.9988107681274414}
حکومه‌تی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا داکۆکی له پرۆسه‌ی کۆکردنه‌وه‌ی تۆماره‌کانی په‌یوه‌ندی ته‌له‌فونی ده‌کات پاش بڵاوبوونه‌وه‌ی ڕاپۆرتێک له ڕۆژنامه‌یه‌کدا که ده‌ڵێت ده‌زگای ئاسایشی نیشتیمانی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا تۆماره ته‌له‌فۆنیه‌کانی ملیۆنان ئه‌مریکایی کۆکردۆته‌وه که له هێڵی ته‌له‌فونی گه‌وره‌ترین کۆمپانیای په‌یوه‌ندیدا به‌شدارن. کاربه‌ده‌ستێکی باڵای به‌ڕێوبه‌رایه‌تی به‌و مه‌رجه‌ی ناوی نه‌هێنرێت گوتوویه‌تی ئه‌و کاره میکانیزمێکی گرنگه بۆ پاراستنی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا له هه‌ڕه‌شه و مه‌ترسیه‌کانی تێرۆریستان. هه‌ر ئه‌و کاربه‌ده‌سته ده‌ڵێت ئه‌و پرۆسه‌یه یارمه‌تی کارمه‌ندانی دژه تێرۆر ده‌دات بۆ ئاشکرا کردنی گومانباره تێرۆریسته‌کان. کۆکردنه‌وه‌ی ئه‌م تۆمارانه‌ش به‌پێی بڕیارێکی نهێنی مانگی چواری دادگا بووه. یه‌که‌مین جار زانیاریه‌کان له‌سه‌ر ئه‌م بڕیاره بۆ تۆماره ته‌له‌فونیه‌کان له ڕۆژنامه‌ی گاردیان ی به‌ریتانیدا ئاشکرا کرا و ڕۆژنامه‌که نوسیبووی پێده‌چێت داوای تۆماره ته‌له‌فونیه‌کان له کۆمپانیایه‌کی تر کرابێت که کار بۆ کۆمپانیای ڤرایزن ده‌کات تا ڕۆژانه هه‌موو ته‌له‌فون کردنێک یان ته‌له‌فون بۆ هاتنێک له ناو ئه‌مریکاوه یانیش له ده‌ره‌وه‌ی وڵاته‌که‌وه بداته ده‌ست ده‌سه‌ڵاتداران. هه‌ردوو ڕۆژنامه‌ی نیۆیۆرک تایمز و واشنتۆن پۆستیش ڕاپۆرتیان له‌سه‌ر ئه‌م دۆسێیه داوه و ده‌ڵێن ئه‌و فرمانه داوای دابین کردنی زانیاری له‌سه‌ر ناوه‌ڕۆکی په‌یوه‌ندیه ته‌له‌فونیه‌کان ناکات له کۆمپانیای ڤرایزن.
<urn:uuid:9029ddc4-9512-4177-9309-ced61e2a53f4>
CC-MAIN-2017-09
http://www.dengiamerika.com/a/1676324.html
2017-02-25T15:47:59Z
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2017-09/segments/1487501171781.5/warc/CC-MAIN-20170219104611-00375-ip-10-171-10-108.ec2.internal.warc.gz
ckb
0.998541
Arab
12
{"ckb_Arab_score": 0.9985406398773193}
میدیاکانی ئێران ڕاده‌گه‌ێنن ڕه‌نگه بهربژای میانه‌ڕه‌و بۆ هه‌ڵبژاردنه‌کانی 14 ی مانگی 6 ی ئێران ڕه‌ت بکرێته‌وه. ڕاپۆرته‌که‌ی دره‌نگانێکی ڕۆژی یه‌کشه‌ممه‌ی ئاژانسی نیمچه ڕه‌سمی مهر ڕاده‌گه‌ێنێت ڕه‌نگه ئه‌نجومه‌نی نیگه‌هبان چاو به بهربژارێتییهکهی حه‌سه‌نی ڕۆحانی بخشێننه‌وه. ئاژنسی نیمچه ڕه‌سمی فارسیش ڕاپۆرتێکی هاوشێوه‌ی بڵاو کردووه‌ته‌وه. هۆکاری چاوپیاخشاندنهوهکهشی ده‌گێڕنه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی ڕۆحانی زانیاری نهێنی سه‌باره‌ت به به‌رنامه‌ی ناو‌کی ئێران ئاشکرا کردووه و هه‌روه‌ها له میانه‌ی هه‌ڵمه‌ته‌کاندا لایه‌نگرانی دروشمی توندئامێزیان به‌کار هێناوه. چاوه‌ڕوان ده‌کرێت دره‌نگانێکی ڕۆژی دووشه‌ممه دووا بڕیار له‌سه‌ر ڕۆحانی ڕابگه‌ێندرێت. شایانی باسه ڕۆحانی ڕه‌خنه‌ی له ڕێبازی ناو‌کی ئێران گرتووه‌و گوتویه‌تی زیانی به ئابوری وڵات گه‌یاندووه.
<urn:uuid:f4b29dc4-0d1d-4690-8fa7-5afc1ed629a5>
CC-MAIN-2017-09
http://www.dengiamerika.com/a/1678487.html
2017-02-25T15:56:29Z
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2017-09/segments/1487501171781.5/warc/CC-MAIN-20170219104611-00375-ip-10-171-10-108.ec2.internal.warc.gz
ckb
0.999401
Arab
8
{"ckb_Arab_score": 0.9994008541107178}
ڕۆژی دووشه‌ممه ڕایان كرۆكه‌ری باڵیۆزی ئه‌مریكی له به‌غدا گه‌واهی خۆی له ڕاپـۆرتی هه‌ڵـسه‌نگاندنی ڕه‌وشی عێراقدا پـشكهش به كۆنگرێس كرد. هاوكارانمان شوان سه‌عید و سـمكۆ عه‌زیز ڕاپـۆرتێـكیان ده‌رباره‌ی گوته‌كانی ڕایان كرۆكه‌ر ئاماده‌كردووه، وه ده‌توانن گوێبیسـتی بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیه‌ی سه‌ره‌وه. به‌ڕێز كرۆكه‌ر گوتی ده‌زانم ئه‌ركێـكی قورس له‌سه‌ر شـانمه و هه‌موو توانایه‌كی خۆم ده‌خه‌مه گه‌ڕ بۆ هه‌ڵـسه‌نگاندنێـكی ڕاسته‌قینانه‌ی ڕه‌وشی عێراق. ده‌مه‌وێت ئه‌وه بخه‌مه ڕوو كه ده‌شێت وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا به‌دیهێنانی ئامانجه‌كانی له عێراقدا بـبینێت. هه‌روه‌ها عێراقیـیه‌كانیش توانای ئه‌وه‌یان هه‌یه ههڵـسوكهوت له‌گه‌ڵ بارودۆخه‌كه‌دا بكه‌ن و چاره‌سه‌ری بۆ بدۆزنه‌وه عێراقێـكی ئارام و سه‌قامگیر و ئاشتییانه له‌ناو خۆی و له‌گه‌ڵ درواسـێـكانیدا، به بۆچوونی من ده‌شـێت پـێـی بگه‌ین. هه‌روه‌ها ڕایان كرۆكه‌ر بۆ هه‌ڵسه‌نگاندنی بارودۆخی ئێسـتای عێراق ئاماژه‌ی به‌وه دا ته‌نانه‌ت ئه‌وه واتابه‌خش ده‌بێت كه سه‌رجه‌م عێراقیـیه‌كان ئه‌وه بزانن خه‌ڵـكانی خواروو ته‌مه‌ن چل سـاڵ له عێراقدا هیچ ئه‌زموونێـكی تریان نه‌دی ته‌نها حوكمی بكوژی به‌عس نه‌بێت. ئه‌وه 35 سـاڵه حوكمی به‌عس پـڕبووه له تاوانكاری دژی مرۆڤایه‌تی. سه‌دام حسێن ده‌سـتی نه‌ده‌پاراست ته‌نانه‌ت له خه‌ڵـكانی ده‌وروبه‌ری خۆی واتا داموده‌زگاكانی خۆی، هه‌روه‌ها گازی له دژی كورده‌كان به‌كارهێنا و شیعه‌كانیشی سه‌ركوت كرد. له‌سه‌ر ڕۆشـنایی ئه‌مه هه‌ر بۆیه عێراق له ماوه‌ی چه‌ند سـاڵی داهاتووشدا وڵاتێـكی پـڕ كێشه و ئازار ده‌بێت. هه‌روه‌ها كرۆكه‌ر ده‌ڵێت ڕژێمی سه‌دام حسێن كه‌شـێـكی ترسـناكی خولقاند به جۆرێـك ئه‌ندامانی خێزانێـك متمانه‌یان به یه‌كتر نه‌بوو و له یه‌كتر ده‌ترسـان. پـێـشـكه‌وتن بهدهسـتهێنراوه له‌نێو داموده‌زگاكاندا كه پـێشـتر نه‌بوون به‌ڵام هێشـتا هه‌ر كار ماوه ئه‌نجامبدرێت. شه‌ڕی ئاینزایی سـاڵانی 2006 تا 2007 كاریگه‌ری خراپی له‌سه‌ر هاوڵاتیـیانی عێراق هه‌بووه. ئه‌مه زۆر نیـیه ئه‌گه‌ر بڵێن عێراق بۆ چه‌ند ماوه‌یه‌كی داهاتووش، وه‌ك ئاماژه‌ی پـێدا وڵاتێـك بێت كێشه‌ی هه‌ر ببێت. هه‌روه‌ها ڕایان كرۆكه‌ر زیاتر له‌سه‌ر ده‌سـتكه‌وته‌كانی سه‌ر ئاستی نیشـتیمانی عێراق دووا و گوتی زۆر له‌و ده‌سـتكه‌وتانه‌ی له‌سه‌ر ئاستی نیشـتیمانی هاتوونه‌ته كایه‌وه كه ته‌نانه‌ت له خشـته‌ی ئامانجه‌كانی كۆنگرێس بۆ حكومه‌تی عێراقی دهسـتنیشـانكردبوو نه‌هاتوون بۆ نمونه كێشه‌ی فیدراڵی و مشـتومڕ له‌سه‌ر فیدراڵیزم، به تایبه‌تی له‌و پارێزگایانه‌ی كه سوننه‌نشینن و كۆمهڵـگاكانیان سوننین وه‌كو دیالا و سه‌ڵاحه‌دین ده‌سـتیان كردووه به‌وه‌ی له‌وه بگه‌ن كه حوكمڕانی خۆیان به‌هێزتریان ده‌كات، وه چیدی به‌غدا ته‌نها چاره‌سه‌ر نیـیه بۆ كێشه‌كانیان.
<urn:uuid:760ea886-cd7f-453e-a181-40f427daeb54>
CC-MAIN-2017-09
http://www.dengiamerika.com/a/a-58-2007-09-10-voa8-89206557/949704.html
2017-02-25T15:55:54Z
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2017-09/segments/1487501171781.5/warc/CC-MAIN-20170219104611-00375-ip-10-171-10-108.ec2.internal.warc.gz
ckb
0.981577
Arab
9
{"ckb_Arab_score": 0.9815765619277954, "sdh_Arab_score": 0.017139500007033348}
کۆمەڵەی سوریا بۆ چاودێری مافەکانی مرۆڤ دەڵێت لەوەتای لە 31 ی مانگی پـێـنجەوە ئۆپەراسیۆنی ڕزگارکردنی ناوچەی مەنبج دەسـتیپـێکردووە 446 چەکداری داعش کوژراون. کۆمەڵەکە کە پەیوەندی بە ژمارەیەکی زۆری چالاکوانان لە ناو سوریا هەیە، ئەمڕۆ چوارشەممە ئەمەی ڕاگەیاند و گوتی ئەم چەکدارانەی داعش بە دەسـتی هێزەکانی سوریای دیموکرات و فڕۆکەکانی هاوپەیمانانی بە ڕابەرایەتی ئەمەریکا کوژراون. گوتیشی لە بەرامبەردا بە لایەنی کەم 59 شەڕڤان گیانیان لەدەسـتداوە. باسی لەوەش کرد هێشـتا شەڕ و پـێـکدادنەکان لە دەوروبەری شاری مەنبجە و هەتا ئێسـتا بە لایەنی کەم 3500 کەسی سیڤیل توانیویانە لە شارەکە دەربچن.
<urn:uuid:1a1f92d1-73e7-47e2-a176-35f1e5eb4f70>
CC-MAIN-2017-09
http://www.dengiamerika.com/a/syria-manbj-isis/3387137.html
2017-02-25T15:55:42Z
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2017-09/segments/1487501171781.5/warc/CC-MAIN-20170219104611-00375-ip-10-171-10-108.ec2.internal.warc.gz
ckb
0.928821
Arab
13
{"ckb_Arab_score": 0.9288211464881897, "sdh_Arab_score": 0.043603964149951935, "hac_Arab_score": 0.027461769059300423}
سوقرات ||ئەم وتارە لەوانەیە پێویستی بە خاوێن‌کردن ھەبێت تا بگات بە شێوازی ستانداردی نووسین.| |لەوانەیە ئەم وتارە بۆ گەییشتن بە ئاستی ستانداردی شێوازی نووسینی وتار لە ویکیپیدیادا، ویکیسازی پێویست ببێت. تکایە ئەگەر دەتوانن ئەم پەڕەیە باشتر بکەن.| |سوکرات| |لەدایکبوون||٤٦٩ یا ٤٧٠ی پ.ز ئەولوباس |مەرگ||٣٩٩ی پ.ز [١]| |نەتەوە||یۆنان| |ناوەکانی تر||«کەسێک کە هەمیشە پرسیاری دەکرد »| |پیشە||١-سەرباز .٢-پەیکەرتاش.| |منداڵەکان||لامبروکلیس، سوفرونیسکوس و مینیکسینوس| سوکرات (بە یۆنانی: Σωκράτης، سۆکراتیس؛ ٤٦٩ی پ.ز - ٣٩٩ پ.ز) فەیلەسوفێکی یۆنانی کۆن بوو کە بە یەکێک لە دامەزرێنەرانی فەلسەفەی ڕۆژئاوایی دادەنرێت. سوکرات کەسایەتییەکی لێڵ و ناڕوونی ھەیە لە مێژووی فەلسەفەدا. ئەو ھیچ نوسراوەیەکی لە خۆی بەجێ نەھێشتووە؛ ئەوەی کە ئەمڕۆکە دەیزانین لەسەری ھەمووی بەھۆی نووسراوەکانی نووسەرانی پاش خۆیەوەیە، بەتایبەت نووسراوەکانی پلاتۆن و زینۆفۆن کە دوان لە قوتابییەکانی بوون.[١] پێرست ژیاننامە[دەستکاری] ژیانی سۆکرات[دەستکاری] زانیاری چڕ و ورد لەسەر ژیانی سۆکرات تەنھا لە سێ سەرچاوەوە زانراوە، کە ئەوانیش گفتوگۆ و چەلەحانێکانی پلاتۆ و زەینەفۆن (کە ھەردووکیان لایەنگر و سەرخەری سۆکراتن) لەگەڵ شانۆگەرییەکانی ئەریستوفانیس. ھەندێک لە خوێندکارەکانی کە لەوانە ئیرێک ھافلۆک و واڵتر ئۆونج بەوشێوەیە وەسفییان کردووە کە گوایە سەرخەری شێوازەکانی بەردەوامیی زارەکیی بووە، بەجۆرێک کە وەستاوە لەبەرامبەر درێژدادڕیی و زۆرووتنی نەویست کە پێی دەوترێت نووسەکی. لە شانۆگەریی ھەورەکان دا، کە ئەریستوفانیس دایڕشتووە، سۆکراتی بەوە وەسفکردووە کە گاڵتەجارێکە قوتابییەکانی فێرکردووە کە چۆن لە دەست باج و پیتاک رابکەن. سەرەڕای ئەوەش، زۆرێک لە کارەکانی ئەریستوفانیس ناسراوە بەوەی کە گاڵتەجارییە بە ئیش و کاری نووسەر و چیرۆکنووسەکانی تر! پاشان، ئەگەینە ئەو ئەنجامەی کە ئەم باسکردنە نە شتێکی باسەکییە نە راستییە. بەپێی زانیارییەکانی ئەفڵاتوون باوکی سۆکرات ناوی سوفرۆنیسکۆس بووە و دایکی ناوی فیناریت بووە کە وەک مامان کاری کردووە، سەرباری ئەوەی کە بەوە باسکراوە کە شێوەی جێی سەرنج نەبووە و باڵاشی کورت بووە، سۆکرات بووەتە ھاوسەری زانسیبی کە بەتەمەن زۆر لەخۆی بچووکتر بووە. و سێ منداڵی لێی بووە کە لامبروکلیس، سوفرونیسکوس و مینیکسینوس بوون. ھاوڕێیەکی بەناوی کریتۆ رەخنەی ئەوەی لێگرتووە کە دەستبەرداری منداڵەکانی بووە پاش ئەوەی کە داواکەیانی سەبارەت بە راکردنی سۆکرات لە بەنیدخانە پێش جێبەجێکردنی سزاکەی پەرچکردەوە. ھیچ روو کە چۆن سۆکرات پێویستیی رۆژانەی دابینکردووە. دیارە کە دەقە کۆنەکان ئاماژە بەوە دەدەن کە سۆکرات کاری نەکردووە. لە پەڕتووکی Symposium ی زەینەفۆن، دەگێڕێتەوە لەسەر سۆکرات کە خۆی تەواو تەرخانکردبوو بۆ ئەو ھوونەرەی کە بە گرنگترین ھوونەری دادەنا کە ھوونەری گفتوگۆی فەلسەفیی بوو. لە شانۆگەریی ھەورەکان دا، ئەریستوفانیس سۆکرات وەھا وێنەکێش دەکات کە بەرامبەر فێرکردنی قوتابییەکانی و بەڕێوەبردنی قوتابخانەی سۆفیزم پارە و ئابوونەی وەرگرتووە لەگەڵ کریفۆن، لەکاتێکدا لەھەردوو لێدوانی بەرگری سۆکرات و وێژەدەر ی پلاتۆ و لە باس و چیرۆکەکانی زەینەفۆن دا، پەرچکردنەوەی سۆکرات دەردەخەن بەرامبەر بەوەی پارە یان ئابوونە وەربگرێت بەرامبەر بە فێرکردنی خوێندکاران. . لەنێو قسەکانی بەرگری سۆکرات دا زۆر بەتایبەتیی، سۆکرات بە ھەژاریی ناسێنراو و دەرکەوتوو بووە، ئەمە وەک بەڵگەیەک لەسەر ئەوەی کە سۆکرات مامۆستا نەبووە. بەپێی ئەوەی کە تیمۆن فیلۆسی باسی دەکات و بەپێی سەرچاوە نوێیەکانی تر، سۆکرات پیشەی پەیکەرتاشیی لەسەر بەردی لە باوکییەوە بۆ ماوەتەوە. لەسەدەکانی پێشوو ئەو گریمانەیە ھەبوو کە سۆکرات پەیکەرەکانی (سێ شۆخە Three Graces) ی درووستکردووە، کە تا سەدەی دوومی پاش زایینیش مابووەوە لەنزیک پەرستگای ئەکرۆپۆلیس، بەڵام زانستی نوێ ئەم گریمانەیەی بە درووست نەزانی و باوەڕی پێنەکرد. زۆرێک لە مشت‌ومڕ و گفتوگۆکانی پلاتۆ ئاماژە بەو خزمەتە سەربازییانە دەدەن کە سۆکرات کردوویەتی، سۆکرات ئەڵێت کە گوایە خزمەتیکردووە بە سووپای یۆنانیی لە سێ شەڕی بۆتیدیا، ئەممفبۆڵیس و دیلیۆم. و لەمشتومڕە و گفتوگۆکانی وێژەدەر دا، ئەلکیسیبیادیس باسی لە قارەمانییەتیی و بەھێزیی سۆکراتی کردووە لە ھەردوو شەڕی بۆتیدیا و دیلیۆم دا، و ھەروەھا باس لەوە دەکات کە چۆن سۆکرات لەشەڕی بۆتیدیا دا ژیانی رزگارکردووە، لەگەڵ ئاماژەدان بە ئاست بەرزی و لێھاتوویی سۆکرات لە شەڕی دیلیۆم لەنێو چوارچێوەی مشت‌ومڕ و گفتوگۆی لاکاس (کە بەواتای ئازایەتیی و قارەمانییەتی دێت لە ئینگلیزی‌دا) لەلایەن ئەو جێنراڵەی کە گفتوگۆکەی بەناوی خۆیەوە ناوناوە (١٨١B). لە مشت‌ومڕ و گفتوگۆکانی بەرگری سۆکرات، سۆکرات جیاوازی دەکات لەنێوان خزمەتە سەربازییەکانیی و ئەو مەینەتیی و ئازارەی کە لەنێو ھۆڵی دادگادا چێشتی لەکاتی دادگایی‌کردنیدا، و دەڵێت کە ئەگەر یەکێک لەنێو دەستەی بڕیاردەراندا پێی وابێت کە پێویستە پاشەکشە بکات و وازبھێنێت لە فەلسەفە، ئەوا پێویستە بۆ ئەو کەسە بیر لەوە بکاتەوە کە سەربازەکان پێویستە پاشەکشێ بکەن لە شەڕەکەدا کاتێک پێیان وادەبێت کە دەمرن! لەساڵی ٤٠٦ پ.ز، سۆکرات یەکێک بوو لە ئەنجوومەنی پیرانی یۆنان و نەتەوەکەشی، نەتەوەی Antiochis بوو، کە دانیشتنی دادگایی‌کردنی بەست لەو رۆژەدا کە لەسێدارەدانی جێنەراڵە بەشداربووەکانی شەڕی ئەرجۆنسی بەخۆوە دیت، بەھۆی ئەوەی کە دەستبەرداری کوژراوان و رزگاربووان لە کەشتییە نوقووم بووەکان بووبوون بەھۆی دواکەوتنی کەشتی ھەژێنراوی دوژمن. لەو کاتەدا سۆکرات یەکێک بوو لە ئەندامە سەرەکییەکانی ئەنجوومەنەکە، و داوا نا دەستورییەکەی کالیکسنیسی پەرچکردەوە کە پێشنیاری کردبوو، کە بەمەبەست لێی دادگاییکردنێکی بەکۆمەڵ بوو بۆ ئیدانەکردنی ئەو ھـەشت جێنەراڵە. لە کۆتاییدا، سۆکرات ئەم داوایانەی پەرچکردەوە و بەکۆی دەنگ بڕیاری لەسێدارەدانی جێنەراڵەکان درا. لەساڵی ٤٠٤ دا، حکومەتی سییە ستەمکار ھەوڵی ئەوەیان دا کە ئەوانەی دڵسۆزیی لەرێگریی خۆیاندا راگەیاندبوو، زۆربکەن بۆخۆیان، ئەمە بە گەشەپێدانییان و یارمەتیدانیان لەو کارەنەیاندا کە پێی ھەڵدەستن. لەمەدا داوایان لە سۆکرات و چل کەسی تر کرد کە داوەری شاری سلامیز بھێنن لە ماڵەکەیەوە بۆ ئەنجامدانی بڕیارێکی سێدارەدانی نادادپەروەرانە. سۆکرات زۆر بەئارامی پەرچیکردەوە. دادگایی و کۆچی دوایی[دەستکاری] سۆکرات لە ماوەی گوازراوەی گەشەسەندنی دەسەڵاتی ئەسینی و شکست لەکاتێکدا ئەسینا بەزێنرا بەرامبەر شاری سپارتا و ھاوپەیمانەکانی لە شەڕی بۆلۆنیزدا. لەو کاتەدا کە شاری ئەسینا ھەوڵی سەقامگیریی و وەرگرتنەوەی پلە و پایەکەی دەدا لەپاش ئەو تێکشکانەی شەڕەکە، تێیدا رەنگە ئەسیناییەکان چێژییان لەو گوومانانە وەرگرتبێت کە لەدەوروبەری دیموکراتی ھەبوون وەک وێنەیەکی چالاکی دەستەڵات. سۆکرات یەکێک بوو لەوانەی کە زۆر رەخنەی لە دیموکراتی دەگرت، ھەندێک لە خوێندکارانی پێیان وایە کە ئەو دادگاییەی کە سۆکرات کرا تەنھا دەربڕینێک بوو لە ناکۆکییەکی سیاسیی ھەڵچوو. سەرباری دانپێدانانی سۆکرات بەوەی کە زۆر دڵسۆزی شارەکەیەتی تاڕادەی کێبڕکێ کردنی لەگەڵ مردن، ھەموو ھەوڵەکانی سۆکرات لەپشت ڕەوشتبەرزیی و پابەندبوونی بەھێزی بەڕاستییەوە ڕێ لێ‌گیرا لەلایەن رێڕەوی ئێستایی (ئەو کاتی) کۆمەڵگای ئەسینایی و سیاسەتی. زۆر ستایش لەسەر سپارتا لەگەلێک لە گفتوگۆکاندا کراوە، کە شاری کێبڕکێکەری سەرەکیی ئەسینا بوو، جا بەشێوەیەکی راستەوخۆ بووبێت یان ناڕاستەوخۆ. لەگەڵ ئەوەشدا، ھەڵوێستی خۆی وەک ڕەخنەگرێکی کۆمەڵگەیی و ئەخلاقیی نواند، زۆر ئەو لایەنانەی کە راڤەکردنەکان تێیدا کۆبووەوە و ناشایسەتیی مێژوویی تێیدا دەستیپێکرد ئەوە بوو کە سۆکرات سەبارەت بە شارەکە کردی. لەبری لاینگریی بارودۆخی ئێستاکیی و بە کۆی کارە شاییەکان ڕازی بێت جگە لە ئەخلاقییەت لە لۆجیکیدا، سۆکرات کاری دەکرد بۆ لاوازکردنی تێگەیشتنی بەکۆمەڵ کە ئەوانەی تر ڕێرەوییان گرتبوو پێی و لەناو یۆنان‌دا زۆر باو بوو لەو ماوەیەدا، تەنھا ئەو نەبێ کەدەیگووت "'ھێز، یەکسانیی درووست دەکات'". ئەفلاتوون ئاماژە بە سۆکرات دەدات کە مێشی ئەسپی شارە (مێش گاز لە ئەسپ دەگرێت کە وای لێدەکات ھەڵبستێت بەکارێک، بەھەمان نموونە سۆکرات ھانی ئەسینای دەدا کە ھەڵبستن بەکارێک ئەمەش لەڕێگەی گازەکانییەوە بەشێوەی ڕەخنە)، تا ئەو ڕادەیەی کە دادوەرانی بێ خەو کردبوو و ھەمیشە ھانی دەدان کە ڕێز لە بەدیھێنانی یەکسانیی و ھەوڵدان بۆ چاکە، بگرن. کار گەیشتە ئەوەی کە ھەوڵەکانی بۆ گۆڕینی تێگەیشتنی گشتیی لە یەکسانیی کە ئەسیناییەکان گرتبوویانە بەر، ھۆکار بوو لە پشت بڕیاری لەسێدارەدانی. بەپێی ئەو دەقەی کە ھاتووە لە گفتوگۆی بەرگریی سۆکراتی ئەفڵاتوون دا، ژیانی سۆکرات دەستپێدەکات بە وەسفی مێشی ئەسپ لە ئەسینا لەو کاتەوە کە لە کریفۆنی ھاوڕێی خۆی پرسی - ھاتنەخوارەوەی وەحیی لە شاری دێلفی - ئایا لەنێو خەڵکدا لە سۆکرات ژیرتر و بە حیکمەتتر ھەیە؟ ھێنەرەخوارەوەی وەحیی وەڵامی دایەوە و وتی نەخێر ھیچ کەسێک نییە لەو ژیرتر و بەحیکمەتتر. سۆکرات پێی وابوو ئەوەی ھێنەرەخوارەوەی وەحیی وتی ھێندێکی گەورە لە دوو وتایی یان پەرچدانەوە (جیاوازیی) تیادابوو. چوونکە پێی وابوو کە ڕەھا ھیچ حیکمەتێکی نییە ئەو. بۆیە بڕیاریدا ئەم گرێ کوێرەیە چار بکات/بکاتەوە بەشێوەیەک کە خۆی نزیک بکاتەوە لەو کەسانەی کە خەڵکی ئەسینا پێیان وایە کە حەکیمن، وەکو پیاوانی دەوڵەت، ھۆنراوەنووسان، درووستکەرانی کارامەیی، ئەمەش بۆ ئەوەی ڕای ھێنەرەخوارەوەی وەحیی ڕەتبکاتەوە. کاتێ سۆکرات کۆمەڵێ پرسیاری ئاڕاستەکردن، گەیشت بەوەی کە لەکاتێکدا ھەریەکەیان پێیان وایە کە خاوەنی بەژنێکی حەکیمانەن و زۆر زانان، ئەوا ھەریەکەیان لەڕاستیدا زۆر کەم ئەزانن و ڕەھاییانە ھیچ حەکیم نین. لەو کاتەدا سۆکرات د‌رکی بەوەکرد کە ھێنەرەخوارەوەی وەحیی وەڵامەکەی ڕاست بوو، چوونکە زانی کە لەکاتێکدا ئەو پیاوانە خۆیان زۆر بەزانا و حەکیم دەزانیی و وانەبوون، ئەم بۆی دەرکەوت خۆیشی ڕەھاییانە ھیچ حەکیم نییە، دواتر، لەم دوو واتاییەوە/جیاوازییەوە، خودی سۆکرات خۆی دەبێتە خاوەن زۆرترین حیکمەت چوونکە ئەو تەنھا کەس بوو کە ھەست و د‌رکی بەنەزانی خۆی کرد. ئەم حیکمەتە دوو واتاییەی کە سۆکرات پێی گەیشت، دیارترین ئەو ئەسیناییانەی کە گفتوگۆیان دەکرد وەک بێ مێشک دەردەخست، تا دواتر بەسەرییا ھەڵیان گێڕایەوە و بە تاوانبار و گوناھبار تاوانبارییان کرد. سۆکرات بەرگریی لە ڕۆڵی خۆی کرد وەک مێشی ئەسپ کە ھانی ئەسینای دەدا تا کۆتاییەکانی ژیانی، لەکاتێکدا کە داوای لێ‌کرا کە پێشنیاری ئەو شێوازە بکات کە سزای پێدەدرێت پێی، پێشنیاری ئەوەی کرد کە ئەو شایەنی سزا نییە، بەڵکو پێویستە دیاری بکرێت و مافی خۆیەتی بەخشیشێکیش وەبگرێت و تا کۆتایی ژیانی لەسەر کاسەی دەوڵەت بژی وەک پێناوێک بۆ پێدانی ھەموو ئەو شتانەی کە پێویستییەتی بۆ بەسەربردنی کات بۆ تێکۆشان لەپشت گوفتاری ئەسیناییەکان. لەگەڵ ئەوەشدا، قەرزار کرا بە وێرانکردنی مێشکی گەنجان، لەکۆتاییشدا سزای سێدارەی بۆ دەرکرا بەشێوەی شەرابێک کە دەیخواردەوە، کەشەرابەکە لە ڕووەکی شوکرانی ژەھراویی درووستکرابوو. بەپێی ئەوەی کە لە بەسەرھاتەکەی زەینەفۆن دا ھاتووە، سۆکرات بەدەستی ئەنقەست بەرگرییەکی زۆر بوێرانەی لەخۆ کردووە لەبەردەم دەستەی سوێندخۆران، چوونکە پێی وابوو باشتر وایە بۆی کە بمرێت. زەینەفۆن درێژە بە گفتوگۆ و وتەکانی دەدات تا وەسفی بەرگری سۆکرات بکات، ھەروەھا وەسفی ڕەقێتی سەردەمی کۆن دەکات و کەچۆن سۆکرات دڵخۆشە کە بە لەسێدارەدانی ھەڵدێت و ڕزگاری دەبێت لەو ڕەقێتییە. لە باسەکەی زەینەفۆنەوە ئەوەش تێدەگەین کە سۆکرات ھیوای بە مردنی دەخواست چوونکە پێی وابوو بەکرداریی کاتی ئەوە ھاتبوو کە بمرێت و ئەو کاتە زۆر گوونجاو بوو بۆ مردنی. ھەردوو ئەفڵاتوون و زەینەفۆن لەسەر ئەوە کۆکن کە سۆکرات بوارێکی زۆر باشی بۆ ڕەخساوە تا ھەڵبێت لە بەندیخانە و ڕابکات، بەجۆرێ کە شوێنکەوتووەکان سۆکرات توانای ئەوەیان ھەبوو کە بەرتیل پێشکەش بە پاسەوانانی بەندیخانەکە بکەن، بەڵام سۆکرات مانەوەی ھەڵبژارد بەھۆی ھەندێک ھۆکارەوە: - لەبەرئەوەی ئەو پێی وابوو کە ڕاکردن و ھەڵھاتنی لە بەندیخانە ئاماژە بەترسانی لە مردن دەکات، ئەو ترسەی کە پێی وابوو کە بوونی نییە لای ھەر فەیلەسووفێکی ڕاستەقینە. - لەبەرئەوەی گەر ڕابکات لە ئەسینا، فێرکردن/وانەوتنەوە ـەکانی لەھیچ شارێکی تر سەرکەوتن بەدەست ناھێنێت، چوونکە ھەڵدەستێت بە گفتوگۆکردن لەگەڵ ھەموو ئەوانەی کە دەیانبینێت، ئەمەش بێزاربوونیان و توڕەییان زۆرتر دەکات. - لەبەرئەوەی ڕازی بوو - تاڕادەیەکی پشت پێ بەستوو - کە ئەو لەوشارەدا دەژی و پابەندە بەیاساکانی، ئەو خودی خۆی خستبووە نێو ئەو گریمانەیەی کە ڕەنگە خەڵکی شارەکە تاوانباری بکەن بە تاوانکردن و قەرزار بکرێت لەلایەن دەستەی سوێنخۆرانەوە. گەر پێچەوانەی ئەوە بکات، ئەوا ئەوە دەگەیەنێت کە ئەو گرێبەستی کۆمەڵی دەشکێنێت کە لەگەڵ دەوڵەت واژووی کردبوو، ئەمەش دەبێتە ھۆی زەرەر بۆ دەوڵەت، ھەروەھا ئەم کردەیەش پێچەوانەی ئەو پرەنسیپانەیە کە سۆکرات گرتبوویە بەر. ھۆکار و پاڵنەرەکان لەپشت رەتکردنەوەی ھەڵھاتن لە بەندیخانە باسێکی گرنگی گفتوگۆکەی کریتۆ ی ئەفڵاتوون بوو، باس لە کۆتایی و مردنی سۆکرات کراوە لە گفتوگۆی فیدۆن ی ئەفڵاتووندا. تێیدا ئەو رەتکردنەوەیەی سۆکرات ھەیە بۆ پاساوەکەی کە کریتۆ وەک ھۆکارێک بەکاری ھێنا بۆ ھەوڵدان بۆ ھەڵھاتن. پاش ئەوەی کە سۆکرات ژەھرەکەی خواردەوە، بڕیاری ئەوەی بۆ دەرچوو کە لەسەر پێی بڕوات تا ھەست دەکات شتێک بەتیژیی دەچێت بەپێی دا. پاش ئەوەی لەسەر قەرەوێڵەکەی پاڵکەوت، ئەو کەسەی کە ژەھرەکەی دایە، بەتووندی پەستانی خستە سەر ھەردوو پێی بەشێوەیەک کە ئازاری زۆری ھەبوو، چیتر سۆکرات ھەستی بە پێیەکانی نەدەکرد، ھەستی بڵاوبوونەوەی لەدەستدانی ئەندامەکانی لەشی بەرە بەرە دەتنۆکی و دەھات، تاگەیشتە دڵی. پێش ئەوەی بمرێت بەچەند کاتێکی زۆر کەم، سۆکرات قسەی لەگەڵ کریتۆ کرد و وتی: "من قەرزاری ئەسکلیبۆسم، بەتکا بیرت نەچێت کە ئەو قەرزاربارییەی بۆ بگێڕیتەوە'"، ئەسکلیبۆس خواوەندی پزیشکییە لەلای گریکەکان، و رەنگە وتەکانی کۆتایی سۆکرات ئەوەی گەیاندبێ کە مردن شیفا و چارەسەری ڕۆحە و ئازادی دەکات لە جەستە. سنیکا کە فەیلەسووفێکی ڕۆمانیی بوو ھەوڵیدا کە مردنەکەی سۆکرات بگێڕێتەووە کاتێک دادوەر نیرۆن ناچاری کرد کە خۆی بکوژێت. فەلسەفەی سۆکرات[دەستکاری] تەنھا ئەوەی بۆمان ماوەتەوە لەنێو سەدە کۆنەکان، گفتوگۆکانی پلاتۆنیە، کە زۆرترین و بەربڵاوترین دەقەکانە کە باس لە سوکرات و کەسایەتییەکەی ئەکات. بەپێی ناساندنی کەسایەتی سۆکرات کە لە گفتوگۆ و دەمەتەقێکانی پلاتۆندا ھاتووە، سۆکرات بەناوبانگبووە لە بەشدارییەکانی لە فەلسەفەیی ئەخلاقیدا. لێشییەوە گاڵتەجاریی سۆکراتی و شێوازی سۆکراتی (ناسراو بە Elenchus) ھاتەکایەوە. تائێستاش شێواز و رێچکەی کۆتایی لەزۆر بوارەکاندا بە بەربڵاویی لە گفتوگۆدا کاری پێدەکرێت. لەگەڵ ئەوەی جۆرێکیشە لە بیداجۆجیا (زانستی پەروەردەکردن)، کە ئەمەش گورزەیەک پرسیار دەخاتەڕوو کە مەبەست لێیان، دەستکەوتنی وەڵامی تاکڕەو یا تەنھایی «نییە»، بەڵکو ھۆکارێکە بۆ ھاندانی بیرکردنەوەی بەقووڵی لە بابەتی ئاراستەکراو. ئەو سۆکراتەی کە پلاتۆن باسی کردووە، زۆرێک لە پێشخستن و پەرەپێدانی لەنێو زانستی زانیاری و لۆژیکدا ئەنجامداوە، و کاریگەری بیکردنەوەکان و شێوازەکانی زۆر بەھێزبووە بەجۆرێک کە بۆتە بنەما و بناغەیەک بۆ زۆرێک لەکارە فەلسەفییە رۆژئاواییەکان کە دوای خۆی ھاتووەتەکایەوە. سۆکرات، بەیەکێک لە فەیلەسووفە کۆنە ھەرە ئاڵۆز و نادیارەکان دادەنرێت. کێشەی سۆکراتی[دەستکاری] پێکھاتنی شێوەی کەسایەتی مێژوویی سۆکرات وەک خۆی و بۆچوون و تێرامانە فەلسەفییەکان ئەرکێکی کێشەدارە لە باشترین کاتەکاندا. ئەمەش ناسراوە بە کێشەی سۆکراتیی (Socratic Problem)، سۆکرات ھیچ دەقێکی فەلسەفیی بەجێنەھێشتووە. ناسینی سۆکرات و ئاشنابوون پێی تەنھا لەڕێگەی دەقی گفتوگۆ و پەخشانەکانی خوێندارەکانییەوەیەتی. پلاتۆ بەپێشەنگی ئەو خوێندکارانە دادەنرێت، لەگەڵ ئەوەشدا، ھەروەھا کارەکانی ھەریەک لەمێژوونووسان زەینەفۆن، ئەرستۆ و ئەریستۆفانیس زانیاریی گرنگییان تێدایە دەربارەی سۆکرات. جێی ئاماژەیپێدانە کە گرانیی لەناسینی کەسایەتی راستیی سۆکرات ھەڵەقوڵێ لەخودی کار و دەقە فەلسەفیی و دراماتیکییەکانەوە نەک پەڕتووک و دەقی مێژوویی. بەکرداریی، جگگە لە نووسراوەکان مێژوونووس تۆسیدیدیس (کە ناوی نە سۆکرات نە ھیچ فەیلەسووفێکی تری نەھێناوە لە نووسراوەکانیدا)، ھیچ نووسراوێکی مێژوویی کۆن و نوێ نییە لەسەر سۆکرات کە باس لەسەر شوێن و کاتی رووداوەکان بکات. ئەوەی لەمەشەوە دێتە ئەنجام ئەوەیە کە ئەو سەرچاوانەی باسی سۆکرات دەکەن وەسفی تەواوی مێژوویی بەگرینگ نازانن، ھەروەھا زۆرینەشییان سەرخەری سۆکراتن (ئەوانەی کە سۆکراتییان دادگایی‌کردن و تاوانبارییان کرد، ھیچ بڕوانامەیەکییان بەجێ نەھێشتووە). لەمەشەوە، مێژووناسەکان گرانییەک دەدۆزنەوە لە رێککەوتنی ئەم دەقە جیاوازانەی کە ئەو پیاوانە نووسیوییانە، کە دیارە مەبەست لە نووسینییان تۆمارکردنی وەکخۆیی و خۆگربووە لەژیانی سۆکرات و ژیانی. دەرەنجامی ئەو ھەوڵ و ماندووبوونە ھیچ راستییەکی پێوە دیارنییە، بەڵکو ئەنجامێکی رێککەوتووە. بەشێوەیەکی گشتی، ئەفڵاتوون سەرچاوەیەکی زۆر باوەڕپێکراوە و زۆرترین زانیاری تێدایە لەسەر ژیانی سۆکرات و فەلسەفەکەی. لەھەمان کاتدا، ئەفڵاتوون لە نووسینە وێژەییەکانیدا ھەندێک زیادەڕەویی کردووە سەبارەت بە سۆکرات، بەشێوەیەک کە ھەندێک شتی باس کردووە کە رەنگە سۆکرات ھەرگیز باسی لێنەکردبێت و پێی ھەڵنەستابێت، ئەو لێکدانەوەیەی کە پلاتۆ بەکاریبردووە لە قسەکانیدا لەسەر سۆکرات ئیدی سۆکراتی راستی بێت یان ئەو سۆکراتەی کە پلاتۆ باس و وەسفی کردووە، لەھەر گفتوگۆ و لێدوان و پەخشانێکدا، بابەتی پڕ باس و فرەقسەیە. سەرباری ئەوە، لەزۆرێک لەبەڵگە مێژوویی و نووسراوەکانەوە رووندەبێتەوە کە سۆکرات تەنھا کەسایەتییەکی درووستکراوی خەیاڵی پلاتۆ نەبووە. گەواھیدان و بەڵگەنامەکانی ھەریەک لە زەینەفۆن و ئەرستۆ، و لەگەڵ یەکێک لە شانۆگەرییەکانی بەناوبانگەکانی ئەریستۆفانیس بەناوی شانۆگەریی ھەورەکان (The Clouds)، وادەکەن کە وێنەی کەسایەتی سۆکرات تەواو درووستبێت لەبەرچاو، دوور لە وەسفی پلاتۆ بۆ سۆکرات. شێوازی سۆکراتیی[دەستکاری] ڕەنگبێ وتەکانی سۆکرات گرنگیی ھزری ڕۆژئاوایی نواندبێت لە مەنھەج/شێواز ـی مشتومڕکردن و گەیشتنە بەرەنجامدا بەندبوو بە شێوازی گفتوگۆکردنەوە، ئەمەش زۆرتر ناسراوە بە شێوازی سۆکراتی یان "شێوازی ئیلنخۆس" (کە بەواتای مشتومڕکردن دێت)، و سۆکرات ھەستا بە جێبەجێکردنی ئەم شێواز و مەنھەجە لە خوێندنی تێشگەیشتنە بناغەییە ئەخلاقییەکان وەکو چاکە و یەکسانی. ئەفڵاتوون یەکەم کەس بوو کە گوزارشتی شێوازی سۆکراتیی کرد لەنێو گفتوگۆ سۆکراتییەکاندا، چوونکە بۆ چارەسەرکردنی کێشەیەک، ڕەنگە شیبکرێتەوە بۆ چەندین پرسیار، وەڵامەکانیشی کاردەکەن بەشێوەیەکی ڕیزبەندییانە بۆ گەیشتن بە چارەسەرێکی خوازراو. کاریگەریی ئەم شێوازە، ئەمڕۆ ڕەنگ دەداتەوە لە بەکارھێنانی شێوازی زانستی دا، کە قۆناغی خەمڵاندن یەکەمین قۆناغەکانییەتی. گەشەپێدان و بەپیشەکردنی ئەم مەنھەجە لە دیارترین ئەو کارانەبوو کە سۆکرات بەردەوام دەیکرد، ھەروەھا ھەردووکیان وایان کرد کە سۆکرات عەبای دامەزرێنەریی فەلسەفەی سیاسی و زانستی ئەخلاق یان فەلسەفەی ئەخلاقیی، لەبەربکات. ھەروەھا جیاکردنەوە و بەرز نرخاندنی وەک دیارترین کەسایەتییەکان لەھەموو بابەت و تەوەرە سەرەکییەکانی پەیوەندیدار بە فەلسەفەی ڕۆژئاوای. بۆ ڕوونکردنەوە لەسەر چۆنییەتیی بەکاربردنی شێوازی سۆکراتیی، کۆمەڵێک پرسیار خرانەڕوو بۆ یارمەتییدانی ئەو کەس و گرووپانە تا گوومان و بۆچوونە بنەڕەتییەکانییان و ڕادەی زانینییان دیارییبکەن. مەنھەجی سۆکراتیی مەنھەجێکی سلبییە، پشتبەستووە بە لەناوبردنی گریمانەکان، ئەویش بە دەستەکەوتنی گریمانەی باشتر لەڕێگەی دیاریکردنی گریمانەی خراپ کە بەرەو کەموکوڕیی دەچێت پاش لەناو دەبرێت. ئەم شێواز/مەنھەج ـە بەشێوەیەک دروستکراوە کە مرۆڤ وا بکات بە گریمانە و بۆچوونەکانیدا بچێتەوە و لە تەندرووستیی گریمانەکەی دڵنیابکاتەوە. لەڕاستیدا، سۆکرات جارێک فەرمووی: (دەزانم کە بڕوام پێناکەن، بەڵام دیارترین وێنەی سەرکەوتنی مرۆڤایەتی بریتییە لە مەسەلەی خۆییەتی و مەسەلەی کەسانی تر.). بیروڕای سۆکراتی[دەستکاری] گرانە بتوانرێت کە جیاوازی و جیاکاریی بکرێت لەنێوان بۆچوونەکانی سۆکرات و بۆچوونەکانی پلاتۆ، چوونکە دەرخستنی ماددی ناتوانێت ھەڵگری جیاکارییەکی زۆر گەورە بێت لەنێوان بۆچوونەکانی ئەم دوو فەیلەسووفە. پلاتۆ دانەری تیۆرە درێژخایەنە نووسراوەکانی گفتوگۆکانە و ھەندێک لەزانایان پێیان وایە کە پلاتۆ شوێنکەوتووی شێوازی سۆکراتی بووە بەشێوەیەکی زۆر پێوەلکاو، بەجۆرێک کەوای کردووە جیاکردنەوە لەنێوان کەسایەتی وێژەیی و فەیلەسووفی خۆی ئەستەم بێت. زۆرێک لەسەر ئەوەی کە پلاتۆ تیۆر و بۆچوونی تایبەت بە خۆی ھەبووبێت گفتوگۆ کراوە، بەڵام گرنگترین و بڵاوترین گفتوگۆکان لەسەر ماھییەتی ئەو بۆچوون و تێرامانانەن ئەمەش بەھۆی گرانیی جیاکردنەوەی بۆچوون و بیروڕاکانی سۆکراتە لە بۆچوون و بیروڕایەکانی پلاتۆ، تەنانەت گرانیی لە لێکدانەوەی نووسینە دراماییەکانی پەیوەندیدار بە سۆکراتەوە، بۆیە؛ جیاکردنەوەی بیروڕاکانی سۆکرات لەوانەی کە پلاتۆ و زەینەفۆن بەرھەمییان ھێناوە، ئاسان نییە. گرینگیشە کە ئاماژە بەوە بدەین کە ئەوانەی سۆکرات خاوەنین و دانەپاڵی ھەندێک لە بیروڕاکان بۆ سۆکرات، لەنرخی ئەو دوو بیرمەندەی تر کەمدەکاتەوە. ئەوەی باسەکە ئاڵۆزتر دەکات ئەوەیە کە کەسایەتی سۆکراتی مێژوویی بە سستی[٢] ناوی دەکردووە بەھۆی زۆر پرسیارکردنەوە بەبێ وەڵامدانەوەی، پاساوی ئەوەی لێ دەگرن کە ھیچ جۆرە دانایییەک نییە لە قسە و بابەتەکانی کە پرسیارییان دەربارە ئەخاتە روو. بەگشتی، ئەگەر شتێک ھەبێت لێرەدا دەربارەی بۆچوونە فەلسەفییەکانی سۆکرات شایەنی گووتن بێت، ئەوەیە کە لەلایەنی بیر و ئەخلاق و سیاسەتەوە جیاواز بوو لە ئەسینیینەکان. لەکاتێکدا کە دادگایی دەکرا بەتاوانی تێکدانی مێشکی گەنجانی ئەسینا و ھەڵگەڕاندنەوەیان، سۆکرات مەنھەجەکەی خۆی بەکاربرد کە ناو دەبرێت بە "ئیلینخۆس"، تا بۆ دەستەی دادوەرانی بسەلمێنێ کە پێواندنەکانییان بۆ ئەخلاق لەسەر بنەمایەکی ھەڵە و بیرێکی چەوتە. ئەو پێی وتن کە کاتێک پێویست وایە ئەوان گرنگی بدەن بە پاکێتی رۆحیان، ئەوان تەنھا گرنگییان دەدا بە خێزانەکانیان و کارەکانیان و ئەرکە سیاسییەکانیان. لێرەوە؛ بۆچوونەکەی سۆکرات لەسەر ئەوەی کە ئەسینییەکان لە ئەخلاقییاتیان کەمە و بڕوابوونی بەوەی کە خواوەند وەک پێغەمبەرێکی ئاسمانی ناردوییەتی، بووە ھۆی وەڕسکردنی ئەسینییەکان، ئەمە جگە لە گاڵتەجارییەکەی. سۆکرات رەخنەی لە سۆفیستاییەکانیش گرت لەوە کە ئەکرێت فەزیلەت فێری کەسانی تریش بکرێت. ئەو حەزی دەکرد تێبینی ئەوە بکرێت کە باوکە سەرکەوتووەکان (وەکو ژێنەراڵی سەربازیی دیار "بریکلیز") منداڵێک ناخەنەوە کە لەخۆیان بچن لە لێزانیی و باڵاییدا. بۆیە سۆکرات گفتوگۆی ئەوەی کردووە ئەخلاقی بەرز شتێکی خۆرسکە و پەیوەندیی نییە بەو پەروەردەیەی کە باوان دەیدەنە منداڵەکانیان. رەنگە ئەم بۆچوونە بەشداربوو بێت لە درووست‌کردنی ھەستی بێ خەمیی سۆکرات لە بەرامبەر داھاتووی منداڵەکانی. سۆکرات زۆر جار ئاماژەی بەوە دەدا کە بیر و بۆچوونەکانی ئەو، درووستکراوی خۆی نییە بەڵکو لە درووست‌کردنی مامۆستاکەیەتی. لەمەشدا سۆکرات زۆرێک کەسی ناو ھێناوە کە زۆر کاریان تێکردووە وەک برۆدیکۆس و ھەروەھا زانا ئەناکسۆگۆراس. ئەوەی کە زۆر جێی تێڕامانە ئەوەیە کە سۆکرات ئاماژەی بەوە داوە کە زۆر لەژێر کاریگەریی دوو ئافرەتیشدا بووە ئەمە جگە لە دایکی کە زۆر کاری تێ کردووە، سۆکرات وتویەتی کە دیۆتیما جادووگەریی شاری مانتینی فێری ھەموو شتێکی کردووە کە زانیوییەتی سەبارەت بە خۆشەویستی (کە بە یۆنانی ناسراوە بە: eros)، ھەروەک چۆن مامۆستای ژێنەراڵی سەربازی بیرکڵز کە ناوی ئاسبازیا بوو، فێری رەوانبێژیی کردبوو. جۆن بێرنت گفتوگۆی ئەوەی کردووە کە مامۆستای سەرەکی سۆکرات، "ئەناکسۆگۆراین ئارشیلۆس بووە، بەڵام ئی دی بیروڕاکانی وەک ئەوە بوو کە باسکراوە. لەلایەکی ترەوە ئێریک ھافلۆک وا دەبینێت کە پەیوەندی سۆکرات بە "ئەناکسۆگۆراین"ی مامۆستاوە بەڵگەیە لەسەر جیاوازیی بیر و بۆچوونەکانی ئەفڵاتوون لەوەی کە سۆکرات بەدوایدا دەڕوات. پەراوێزەکان[دەستکاری] - مێژووی فەلسەفەی ڕۆژاوا (ئینگلیزی). بێرتراند ڕەسڵ، چاپی ١٩٩١ی ڕوتلێج لەندەن. پ ١٠١ - ١٠٣ - سلبیی سەرچاوەکان[دەستکاری] - Coppens, Philip, "Socrates, that's the question," Feature Articles - Biographies, PhilipCoppens.com. - May, Hope (2000). On Socrates. Belmont, CA: Wadsworth. ISBN 0534576044. - Ong, Walter (2002). Orality and Literacy. New York: Routledge. ISBN 0415281296. - Kagan, Donald. The Fall of the Athenian Empire. First. Ithaca, New York: Cornell University Press, ١٩٨٧. - Pausanias (geographer), Description of Greece. W. H. S. Jones (translator). Loeb Classical Library. Cambridge, MA: Harvard University Press; London, William Heinemann Ltd. (1918). Vol. 1. Books I–II: ISBN 0-674-99104-4 . Vol. 4. Books VIII.22–X: ISBN 0-674-99328-4 .
<urn:uuid:b9ae9fea-019d-421e-b6f3-154374ae3410>
CC-MAIN-2017-09
https://ckb.wikipedia.org/wiki/%D8%B3%D9%88%D9%82%D8%B1%D8%A7%D8%AA
2017-02-25T15:59:08Z
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2017-09/segments/1487501171781.5/warc/CC-MAIN-20170219104611-00375-ip-10-171-10-108.ec2.internal.warc.gz
ckb
0.993447
Arab
126
{"ckb_Arab_score": 0.9934466481208801}
حه‌سه‌ن ڕووحانی له سه‌ردانه‌که‌ی بۆ پارێزگای ئازه‌ربایجانی ڕۆژئاوا له قسه‌کانی له شاری مه‌هاباد جه‌ختی له سه‌ر ئه‌وه کرده‌وه که نابێت له کۆماری ئیسلامی دا هیچ هه‌ڵاواردن و جیاوازییه‌ک له نێوان نه‌ته‌وه‌کان و هه‌روه‌ها سونی یان شیعه هه‌ببێت. حه‌سه‌ن ڕووحانی هه‌روه‌ها ناڕه‌زایه‌تی خۆی به نیسبه‌تی که‌مبوونی ڕێژه‌ی کوردان و سونیه‌کان له نێو ده‌سه‌ڵاتدارانی ئێران له تاران و هه‌روه‌ها له پارێزگای ئازه‌ربایجان ڕاگه‌یاند و گوتی ده‌بێت به‌رپرسایه‌تییه‌کان به پێی شاره‌زایی و توانایی مرۆڤ دابه‌ش بکرێت. سه‌رۆک کۆماری ئێران هه‌روه‌ها باسی له پێویستی ڕێزگرتن له زمانه جوداکانی ناو ئێران کردوو و جه‌ختی له سه‌ر ئه‌وه کرده‌وه که ده‌بێت به پێی ماده‌ی 15ی یاسای بنه‌ڕه‌تی چه‌ند ناوه‌ندێک له سنه و ورمێ و ته‌ورێز و ئه‌رده‌بیل بۆ فێرکردنی زمانی زگماکی بکرێته‌وه. هه‌روه‌ها گوتیشی له گه‌ڵ وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده خه‌ریکی مشت و مڕین بۆ ئه‌وه له زووترین کاتدا بتوانین ئه‌سڵی 15 به گشتی له قوتابخانه‌کان به‌ڕێوه ببه‌ین. هه‌ندێک له چاودێران له سه‌ر ئه‌و باوه‌ڕه‌ن که ئه‌و قسانه‌ی ڕووحانی وه‌ک که‌سێک که خۆی به‌رپرسیاری سه‌ره‌کی کۆماری ئیسلامی ئێرانه ته‌نیا بۆ ڕاکێشانی سه‌رنجی خه‌ڵکی کورد بۆ لای خۆیه‌تی و دابین نه‌کردنی به‌رپرسانی باڵای پاریزگا کوردنشینه‌کان له کوردانی خۆجێی ئه‌و ناوچانه، نیشانه‌ی ئه‌وه‌یه که ڕووحانی له قسه‌کانی خۆیدا ڕاست ناکات. له "ڕوانگه"ی ئه‌مڕۆدا، بۆ باسکردن له سه‌ر ئه‌م مژاره میوانداری هه‌ر یه‌ک له به‌ڕێزان دوکتور خالید ته‌وه‌کولی، کۆمه‌ڵناس دانیشتووی سه‌قز له پارێزگای کوردستان له ئێڕان و مامۆستا حسام ده‌ستپیش، مامۆستای زانستگه‌لی سیاسی له زانکۆی سه‌لاحه‌دین له هه‌ولێر ده‌که‌ین.
<urn:uuid:631beb4a-58f5-409b-acc6-89bf368da624>
CC-MAIN-2017-09
http://www.dengiamerika.com/a/iran/3360658.html
2017-02-24T01:31:03Z
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2017-09/segments/1487501171271.48/warc/CC-MAIN-20170219104611-00460-ip-10-171-10-108.ec2.internal.warc.gz
ckb
0.999305
Arab
14
{"ckb_Arab_score": 0.9993053674697876}
ڕۆژنیوز - ناوەندی هەواڵەکان ئاشکرا بوو کە دوای ئەوەی تورکیا لە شاری بابی باکوری سوریا گیریی خوارد، لە دیمەشق و شاری رحای باکوری کوردستان لەگەڵ ڕژێمی سووری کۆبووەتەوە و لەگەڵیدا ڕێکەوتووە، بەپێی ڕێکەوتنەکە تورکیا لە باب دەکشێتەوە و شارەکە دەدەنە ڕژێم و بەیەکیشەوە پیلان دژ بە باکووری سوریا دادەنێن. بەپێی راپۆرتێکی تایبەت کە لە ئاژانسی دی خەبەر بڵاوکراوەتەوە، هەردوو رژێمی سوریا و تورکیا چەند کۆوبونەوەیەکیان کردوە و چەند پیلانێکیان داڕشتوە بۆ هێرش کردنە سەر چەند ناوچەیەک لە رۆژئاوای کوردستان. بەپێی ئەو راپۆرتە "ڕژێمی تورکیا دوای ئەوەی دەستی بە ئۆپەراسیۆنێک بەناوی قەڵغانی فورات دژ بەڕۆژئاوای کوردستان و باکووری سوریا و بۆ هاوکاریکردنی چەتەکان کرد، لەشاری باب گیری خوارد و تێکشکا، بۆیە ئێستا بەدوای ڕێ و ڕێبازی دیکەوەیە، زانیارییەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە شاندێکی دەزگای هەوڵگری میتی تورک لە ٢٨ مانگی ڕابردوودا، لە شاری دیمەشقی سوریا لەگەڵ کاربەدەستانی ڕژێمی ئەسەد کۆبوونەتەوە". ئەوەش هاتووەکە:"هەروەها لە ناوچەیەکی نزیکی قامیشلۆ کە لەژێر دەستی ڕژێمی سوری دایە، فەرماندارێکی سەربازی ڕژێم بەناوی حوسام، زانیاریی لەسەر ئەو دیدارە بەلایەنگرانیان داوە کە لەگەڵ شاندە تورکیەکە لەسەر شاری باب و باکوری سوریا گفتوگۆیان کردووە، بەپێی قسەکانی حوسام کۆبوونەوەکەیان ماوەی پێنج سەعاتی خایاندووە، شاندەکەی میت بە ڕژێمی ئەسەد یان وتووە، ئەوان ئامادەکاری بۆ هێرشێکی سەر مینبج و کانتۆنی جزیرە دەکەن". راپۆرتەکە ئاماژەی بە پیلانەکانی ئەو دوو رژێمە کردوە دەنووسێتت:"بەپێی پلانەکە ڕژێمی سوریا دەچێتە بابەوە و سوپای تورکیا و چەتەکانیش دەکشێنەوە و بەشێک لە چەتەکان دەچنە ناوچەی شەهبا، هەروەها بۆ شاری منبیج و کانتۆنی جزیرەش کێشەیەکی دیکەی ناوخۆیی دروست بکەن و هێزێکی دیکە دژیان ئاوا بکەن". راپۆرتەکە باس لەوەش دەکات:"لە دوای کۆبوونەوەی دیمەشق بەچەند ڕۆژێک، کۆبوونەوەیەکی دیکەی ڕژێمی ئەسەد لەگەڵ کاربەدەستانی باڵای دەوڵەتی تورک و حکومەتەکەی ئاکەپە لە شاری رحا (ئورفەی) ی باکوری کوردستان ئەنجامدراوە، لە کۆبوونەوەکەدا گروپە چەتەکانی ئیدلب و باکوری سوریاش بەشدار بوون، تیایدا بڕیاردراوە کە چەتەکان و چەند گروپێکی سەر بە ڕژێمی سوریا هێزێکی پێنج هەزار کەسی پێکبهێنن بەناوی دەستەی هاوڵاتیانی حەسەکە کە چەند گروپێکی سەر بە ئەنەکەسەی پارتی دیموکراتی کوردستانی عێراقیان لە ناودایە و بەنیازن هێرش بکەنە سەر ڕۆژئاوای کوردستان و باکوری سوریا". هەروەها ئەوەش هاتووەکە:"ئاشکرا بوو کە لێدوانەکەی دووڕۆژ بەرلەئێستای فەرماندەی گشتی سوپای تورک هولوسی ئاکار کە لە دەوحە وتبووی، ئۆپەراسیۆنی باب کۆتایی هاتووە، ئەنجامی دیدارەکانی نێوان تورکیا و ڕژێمی ئەسەدە". د.خ
<urn:uuid:66b3a66e-e0b8-49cd-ab5c-8616b9c53c2e>
CC-MAIN-2017-09
http://rojnews.net/haber/12312/galeri/166/.html
2017-02-26T09:58:08Z
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2017-09/segments/1487501171971.82/warc/CC-MAIN-20170219104611-00160-ip-10-171-10-108.ec2.internal.warc.gz
ckb
0.883182
Arab
103
{"ckb_Arab_score": 0.8831815719604492, "hac_Arab_score": 0.07411623746156693, "sdh_Arab_score": 0.0425146110355854}
سه‌رۆك وه‌زیرانی بڕیتانی تۆنی بلێر سه‌ردانێكی له ناكاوی سه‌ربازه بڕیتانیایییهكانی كرد له باشووری عێراق تا وه‌كو سوپاسی تایبه‌تی خۆی به سه‌ربازه‌كانی ڕابگه‌یه‌نێت بۆ به‌شداربوونیان له ڕووخاندنی ڕژێمی سه‌دام حسێن دا. ئه‌مڕۆ له شاری به‌سره به‌ڕێز بلێر بۆ 10 هه‌زار سه‌ربازی بڕیتانی قسه‌ی كرد‌و به پێی ووشه‌كانی ئه‌و: جیهان له لایه‌ن فایرۆسی ئیسلامی توندڕه‌وه‌كان و ڕژێمه‌كانی كه هه‌وڵی دروست كردنی چه‌كی كۆمه‌ڵ كوژ ده‌ده‌ن هه‌ڕه‌شه‌ی لێكراوه. به‌ڕێز بلێر ده‌ستخۆشی هه‌ڵمه‌تی هێزی هاوپه‌یمان به‌ڕێبه‌رایه‌تی ئه‌مریكای كرد كه ڕۆڵێكی گرنگیان بینیوه له رووخاندنی ڕژێمی سه‌دام حسێن دا. بۆ گوێ گرتن له ته‌واوی ئه‌م ڕاپۆرته، ده‌توانیت له‌م فایله ده‌نگییه‌ی لای به‌شی سه‌ره‌وه‌ی ئه‌م لاپه‌ڕه بده‌یت.
<urn:uuid:7e2b7ae5-f4c9-4ac6-9ba5-e9678eccefcd>
CC-MAIN-2017-09
http://www.dengiamerika.com/a/a-58-a-2004-01-04-2-1-89162522/942604.html
2017-02-27T13:41:15Z
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2017-09/segments/1487501172831.37/warc/CC-MAIN-20170219104612-00336-ip-10-171-10-108.ec2.internal.warc.gz
ckb
0.996268
Arab
10
{"ckb_Arab_score": 0.9962677955627441}
کاربه‌ده‌سـتانی کۆشـکی سپـی ده‌ڵێن سه‌رۆک باراک ئۆباما فه‌رمانی داوه به حکومه‌تی فیدراڵی زیندانێـکی سـتانی ئیلینۆیز بکڕن تا نزیکه‌ی 100 گومانباری تێرۆریسـتی گوانتانامۆ به‌ی لێدابنرێن. ئه‌م زیندانه‌ی شـارۆچکه‌ی تۆمسـن که نزیکه‌ی 240 کیلۆمه‌تر له ڕۆژئاوای شیـکاگۆوهیه 1600 ژوری هه‌یه و له سـاڵی 2001 دا دروسـتکراوه و ئێسـتا وه‌ک ئه‌وه وایه که‌سی تیادا نه‌بێت. پات کوین فه‌رمانڕه‌وای سـتانی ئیلینۆیز و سیناتۆر ڕیچارد دوربن بۆ چه‌ند مانگێـکه له هه‌وڵدان ئه‌م زیندانه بکه‌وێته سه‌ر حکومه‌تی فیدراڵ و وه‌ک ده‌ڵێن ده‌بێته مایه‌ی دروسـتکردنی ده‌رفه‌تی هه‌زاران کار که سـتانه‌که زۆر پـێویسـتێتی. واش بڕیاره ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه ڕاگه‌یاندنی فه‌رمی له‌سه‌ر ئه‌م مه‌سه‌له‌ی بدرێت.
<urn:uuid:205612cf-0729-4ea3-ab10-53af2392feba>
CC-MAIN-2017-09
http://www.dengiamerika.com/a/a-58-2009-12-15-voa4-89238077/956058.html
2017-02-20T04:00:00Z
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2017-09/segments/1487501170404.1/warc/CC-MAIN-20170219104610-00028-ip-10-171-10-108.ec2.internal.warc.gz
ckb
0.996386
Arab
8
{"ckb_Arab_score": 0.9963858723640442}
ئه‌وه‌ی باسی لێ ده‌کرێت ده‌ستدرێژی کاربه‌ده‌ستان و لێپرسراوانی ئێرانی بۆ سه‌ر خانمان کارێکی نوێ نییه، له هه‌فته‌ی رابوردوو فه‌ریناز خوسره‌وانی خانمێکی 19 ساڵه‌ی مه‌هابادی له به‌رامبه‌ر گوایه په‌لاماری ئه‌فسه‌رێکی زانیاری گیانی خۆێ له ده‌ست دا، ئاخۆ نه‌ده‌کرا فه‌ریناز له جیاتی خودکوژی و به‌ختکردنی گیانی خۆێ رێگایه‌کی تری له‌به‌ر بگردبایه؟ حه‌لیمه ره‌سوڵی میدیا کار‌و چالاکی به‌رگری له مافه‌کانی ژنان له هه‌ڤپه‌یڤینێکدا له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا ده‌ڵێت" ئه‌گه‌ر ئه‌و خانمه ئه‌و رێگایه‌ی که هه‌لیبژارد رێگایه‌کی دیکه‌ی هه‌ڵبژاردایه واته به‌رگری له خۆێ کردبایه دیسانه‌وه کۆمه‌ڵێک گیر‌و گرفتی خۆێ هه‌بوو و به دووای خوێدا ده‌هێنا ئه‌وه‌ش ئه‌وه‌یه ئه‌م جۆره کێشانه له سیستمی جمهوری ئیسلامی‌دا کێشه‌ی سایاسیه تا کێشه‌ی کۆمه‌ڵایه‌تی. سه‌باره‌ت به‌وی ئه‌و ناموسهی که باسی لێ ده‌کرێت ئاخۆ له ژیانی مرۆڤ گرنگتره، حه‌لیمه خانم ده‌لێت له کۆمه‌ڵگا سونه‌تیه‌کاندا، له‌و کۆمه‌ڵگانه‌ی به داخهوهسیستم و حاکمیه‌ت پیاو سالارین هه‌میشه لێکدانه‌وه‌یه‌کی دیاریکراو له نامۆس هه‌یه ئه‌ویش له ده‌سته‌ی یه‌ک ژن‌دا کۆ ده‌بێته‌وه وه تا به‌و جۆره بمێنێته‌وه ئه‌م کاره‌ساتانه دووباره ده‌بنه‌وه و جه‌غتیش له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌کاته‌وه ئه‌م پێناسانه ده‌بێت بگۆردرێن، بۆیه ژیانی مرۆڤ گرنگتره تاکو ئه‌و پێناسانه".
<urn:uuid:586f2bbe-dca5-4b9e-b5e1-bc26e1b2cee4>
CC-MAIN-2017-09
http://www.dengiamerika.com/a/2761312.html
2017-02-23T14:40:05Z
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2017-09/segments/1487501171171.24/warc/CC-MAIN-20170219104611-00556-ip-10-171-10-108.ec2.internal.warc.gz
ckb
0.996966
Arab
12
{"ckb_Arab_score": 0.9969655275344849}
حکومه‌تی ئه‌ثـیوپـیا سێ ڕۆژی ماته‌مینی گشـتی له وڵاته‌که‌ی ڕاگه‌یاند بۆ ڕێزلێنان له گیانی ئه‌و 28 هاوڵاتیـیه‌ی که به ده‌سـتی داعش له لیبیا کوژران. ڕه‌زوان حسێن گوته‌بێژی حکومه‌تی ئه‌و وڵاته گوتی سێ ڕۆژه‌که له سێشه‌ممه‌وه ده‌سـتپـێده‌کات پاش ئه‌وه‌ی په‌رله‌مان به فه‌رمی ماتهمینیـیهکه ڕایده‌گه‌یه‌نێت. هاوکات له ئه‌دیس ئه‌بابای پایته‌خت به سه‌دان که‌س بۆ ده‌ربڕینی ناڕه‌زایی له به‌رامبه‌ر ئه‌و کوشـتنکاریـیه ڕژانه سه‌ر شه‌قامه‌کان و به نیازبوون به‌ره‌و په‌رله‌مان به‌ڕێبکه‌ون به‌ڵام پـۆلیس مۆڵه‌تی پـێنهدان. ڕۆژی یه‌کشه‌ممه داعش ڤیدیۆیه‌کی له‌سه‌ر ئنته‌رنێت بڵاوکرده‌وه و تیایدا نیشـانی دا چۆن ئه‌و ئهثیوپـیانه ده‌کوژن. هه‌روه‌ها له ڤیدیۆکه هه‌ڕه‌شه‌شیان له مه‌سیحیـیه‌کان به گشتی کرد. کاربه‌ده‌سـتانی ئه‌ثـیوپـیا پشـتڕاستیان کرده‌وه کوژراوه‌کان هاوڵاتی خۆیانن پاش ئه‌وه‌ی که‌سوکاری قوربانیـیه‌کان ڕۆڵه‌کانی خۆیان ناسیبووه‌وه. جێی ئاماژه‌یه ژماره‌یه‌کی زۆری ئه‌ثیوپـی له تاو هه‌ژاری ڕوویان له وڵاتان کردووه، له‌وانه لیبیا، ژماره‌یه‌کیش هه‌ن خۆیان دهگهیهنـنه ئه‌و وڵاتانه‌ی باکوری ئافریکا تاوه‌کو کۆچ به‌ره‌و ئه‌وروپا بکه‌ن.
<urn:uuid:911c520b-23f4-4333-bb05-da56d96da71a>
CC-MAIN-2017-09
http://www.dengiamerika.com/a/2728861.html
2017-02-27T02:07:49Z
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2017-09/segments/1487501172404.62/warc/CC-MAIN-20170219104612-00432-ip-10-171-10-108.ec2.internal.warc.gz
ckb
0.999149
Arab
14
{"ckb_Arab_score": 0.9991490840911865}
ڕۆژنیوز ـ سلێمانی 32 ڕێکخراوى کۆمه‌ڵى مه‌ده‌نى له هه‌ڵوێستێکى هاوبه‌شدا ناڕه‌زایى توندیان دژى لێدوانه‌کانى سه‌رۆکى وه‌زیرانى تورکیا له هه‌رێمى کوردستان نیشاندا و ئاماژه‌یان به‌وه کرد، که په‌که‌که و په‌یه‌ده هێزى شۆڕشگێڕى کوردستانن. ئه‌مڕۆ له شارى سلێمانى، 32 ڕێکخراوى کۆمه‌ڵى مه‌ده‌نى له کۆنگره‌یه‌کى ڕۆژنامه‌وانیدا هه‌ڵوێستێکى هاوبه‌شیان ڕاگه‌یاند و ئاژه‌یان بۆ ئه‌وه کرد، که په‌که‌که هێزێکى شۆڕشگێڕه و پشتیوانى هه‌رێمى کوردستان کردوه. ئاشتى عه‌بدوڵا به‌رپرسى ڕێکخراوى ئه‌نستتیوتى ۆرک له کۆنگره ڕۆژنامه‌وانیه‌که‌دا لێدوانه هاوبه‌شه‌که‌ى خوێنده‌وه و ڕایگه‌یاند: ئێمه هه‌ڵوێستى خۆمان ڕاده‌گه‌یه‌نین سه‌باره‌ت به لێدوانه‌کانى سه‌رۆک وه‌زیرانى تورکیا بینالى یه‌ڵدرم، که هێزه شۆڕشگێڕه‌کانى تێکۆشانى ئازادى گه‌لى کوردى به تیرۆریست ناوبرد له پایته‌ختى هه‌رێمى کوردستان. ڕاشیگه‌یاند: له دوو ساڵى ڕابردوودا هه‌رێمى کوردستان ڕووبه‌ڕووى شه‌ڕێکى نه‌خوازراو بوویه‌وه، هێزه‌کانى په‌که‌که و په‌یه‌ده له‌و شه‌ڕه‌دا پشتیوانى هه‌رێمى کوردستانیان کرد، ئه‌وه جێگه‌ى نیگه‌رانیمانه سه‌رۆک وه‌زیرانى تورکیا ئه‌وان به تیرۆریست ناوده‌بات، لێره‌وه ده‌ڵێین که پێویسته حکومه‌تى تورکیا داواى لێبوردن له گه‌لى کورد بکات. ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو: هه‌روه‌ها پێویسته تورکیا واز له پێشێلکردنى خاکى هه‌رێمى کوردستان بهێنێت و سوپاکه‌ى له هه‌رێمى کوردستان بکشێنێته‌وه و بڕیارى په‌رله‌مانى هه‌رێمى کوردستان جێبه‌جێ بکات، هه‌روه‌ها نوێنه‌رانى هه‌ڵبژێردراوى گه‌لى کورد ئازاد بکات. ئه‌وه‌شى وت: په‌یه‌ده و هێزه کوردییه‌کان له ڕۆژئاواى کوردستان قارهمانێتییهکى گه‌وره‌یان نواند له تێکشکاندنى به‌ره‌ى تیرۆریستانى داعش، نهبهردییهکانى ژنانى کورد له کۆبانێ باشترین نمونه‌ى ئازایه‌تین، که جیهان شانازیان پێوه‌ده‌کات. هه‌ر له کۆنگره ڕۆژنامه‌وانیه‌که‌دا ساڵح فه‌قێ ئه‌ندامى په‌رله‌مانى هه‌رێمى کوردستان قسه‌ى کرد و وتى: ئه‌و قسانه‌ى سه‌رۆک وه‌زیرانى تورکیا له هه‌ولێرى پایته‌خت جێگه‌ى نیگه‌رانى هه‌موومانه و هێزه کوردییه‌کانى پارچه‌کانى تر هاوکارى زۆرى هه‌رێمى کوردستانیان کردوه له شه‌ڕى دژى تیرۆریستانى داعش. ئه‌وه‌شى وت: که تورکیا هه‌وڵ ده‌دات ناکۆکى بخاته نێوان هێزه کوردییه‌کانه‌وه، به‌ڵام پێویسته هێزه کوردییه‌کان وریا بن و نه‌که‌ونه ناو سیاسه‌ته‌کانى تورکیاوه. دوێنێ بینالى یه‌ڵدرم سه‌رۆک وه‌زیرانى تورکیا له هه‌ولێرى پایته‌خت له کاتى کۆنگره‌یه‌کى ڕۆژنامه‌وانی له‌گه‌ڵ سه‌رۆکى پارتى، په‌که‌که‌ى به "تیرۆریست" ناوبرد. ناوی ڕێکخراوەکان ناوەندی پشتگیری لە خەڵکی ڕۆژئاوا ڕێکخراوی دۆستانی گەرمیان ڕێکخراوی ئەزموون ڕێکخراوی فیوچەر ریکخراوى کۆرنیا بۆ ئازادى و مافى مرۆڤ تۆرى لیده ر سه نته رى باشور بۆ لیکۆلینه وه ى ستراتیژی ڕێکخراوی سایۆ ڕێکخراوی ئایندەی گەل. بۆپرسە نەتەوایەتیەکان ڕێکخڕاوی گەشەپێدانی چالاکی لە کوردستان ڕێکخراوی کەمئەندامانی کوردستان ریکخراوی هیوایه ک بو اشتی ریکخراوی کوبه ندی روشنبیرانى کوردستان ریکخراوی فراتی اشتی جهانی ڕێکخراوی هەڵەبجە کۆڕبەندی ناڕەزاییەکان لە کوردستان تۆڕی ناڕەزایەتیەکانی باشور رێکخراوی هۆشیاریی لاوان بەرەی خەڵک تۆرى داکۆکى له‌فه‌رمانبه‌ران گروپی فشاری زانکۆ و پەیمانگاکان تۆڕی بەرگری لە ماف و ئازادییەکانی خەڵک بۆردی ڕێکخراوەکانی ناوەندی تەندروستی رێکخراوى ئاینده‌ى بازیان رێکخراوى پێکه‌وه ژیان بۆردى کارى گه‌نجان ته‌ڤگه‌رى ئازادى کۆمه‌ڵگه‌ى کوردستان به‌ره‌ى دیموکراسى گه‌ل کۆمیته‌ى سوپاى تورکیا بۆ ده‌ره‌وه ڕێکخراوى گه‌نجانى بوێر ڕێکخراوى ژنانى ئازادى کوردستان ک.ک
<urn:uuid:d605632b-6a81-4b3d-9fd5-2d3e1c1f1990>
CC-MAIN-2017-09
http://rojnews.net/haber/11192/haber/11254/.html
2017-02-21T05:16:52Z
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2017-09/segments/1487501170651.78/warc/CC-MAIN-20170219104610-00019-ip-10-171-10-108.ec2.internal.warc.gz
ckb
0.919183
Arab
152
{"ckb_Arab_score": 0.9191830158233643, "sdh_Arab_score": 0.06182246282696724, "hac_Arab_score": 0.018476245924830437}
جه‌مال مه‌ڵایی: هەڵبژاردنی دەقێکی قورس وەکوو ئابلۆموف کە لە زانستی دەروونناسیدا بە ئابلۆمۆفیسم و ناچالاکی و بێ‌کاری لەرادەبەدەر بەناوبانگە؛ ئەزموونێکی نوێیە لە گرووپی شانۆی «تیک تاک»ی سنە وەکوو دەرهێنەری ئەو شانۆیە چیت لەبەرچاو گرتبوو بۆ هەڵبژاردنی دەقێکی لەو چەشنە؟ – هۆی من وەکوو دەرهێنەر، بۆ هەڵبژاردنی دەقێکی لەو چەشنە لە کات و شوێنی دیاریکراودا، بێگومان بۆ لەگەڵ یەک گونجانی کێشە و گرفتێکە لە نێوان دەق و دونیای ئەمڕۆدا بوونی هەیە، ئەم کێشەیە هەر هەمان ناچالاکی و سست بوونە کە نموونەی لە نێو ژیانی واقعیدا هەیە، ناچالاکی و نابەرپرسیارێتی بەرەی لاو کە بەردەنگی سەرەکی ئەم شانۆیە بوون کە لە بارودۆخی ئێستاکەدا بوونی هەیە لەم بەرهەمەدا بە باشی پیشان درا، لە راستیدا ئەم دەقە رەخنەگرتن لە خۆیە. * لەم دەقەدا ئابلۆموف کەسایەتێکی تەمەڵ و بێکارەیە و لە خەون و خەیاڵدا تل لێ دەدات، بەڵام کەسایەتیەکی بێ ئیرادە و لەش ویستە تا ئەو شوێنەی لە قورماری سستی و کات بەفێڕۆداندا دلبەرەکەی بە رەقیب دەدۆڕێنی، گومان لەوەدا نییە کە ئەم دەقە بۆ کۆمەڵگای رووسی نووسراوەو لە بەڕێوەبردنی دەقێکی لەو چەشنە پێویستە یەکسانی و گونجاندنی لەگەڵ بارودۆخی ژیانی کۆمەڵگای مەبەست و بەردەنگانی کوردستانی لەبەرچاو بگیردرێت، تاکوو بکرێ لە رێگەی ئەم شانۆەوە هەڵسووکەوتی کۆمەڵگا بخرێتە بەر رەخنە و لێکدانەوە. تۆ وەکوو دەرهێنەر تا چەندە گۆڕانت بەسەر ئەو دەقەدا هێنا؟ – ئێمە بەگۆڕانی زۆرەوە ئەو دەقەمان بردە سەر تەختەی شانۆ. بۆ نموونە هەندێ بەش وەلانراو هەندێ بەشیتر خرایە سەری. تەنانەت چەن کاراکتێر لە رۆمانەکەدا بوونی نەبوو (فرۆشیارانی ئەکاترینوف) ئێمە هێنامانە نێو شانوەکەوەو، هەندێ لەواتاکانی ناو رۆمان بۆ گونجیان لەگەڵ خوێندنەوەی نوێ‌دا بەرجەستە کرانەوە، لە ئاکامدا تەنانەت هەندێ واتای نوێ وەکوو هۆگری بۆ بەکاربردنی کەلوڵەلە ئابوورییەکان لەباتی روانگەی پەرەسەندوویی کە لە رۆمانەکەدا هەبوو هاتنە نێو ئێجراکەوە. کەوابوو دەتوانین وەکوو وەرگرتنێک لە رۆمانەکەی بێنینە ئەژمار کە پشت ئەستوورە بە لێکدانەوەو خوێندنەوەی گرووپی شانۆەکەوە. * لە واقیعدا ئابلۆموفیسم ئاماژە بەسستی و بێ ئیرادەیەک دەکات کە بەسەر مرۆڤدا دێت و ژیانیان لە هەرجۆرەمانایەک بەتاڵ دەکات تا رادەیەک کە لە پرۆسەی ئیجراکردنی ئێوەدا «کویلەیی ئەخلاقی» لە پێوەندی ئەرباب – رەعیەتی درووست دەبێت؛ لە روانگەی ئێوەوە ئابلۆمۆفیسم لە پێکهاتەی کۆمەڵگای ئێمەدا بوونی هەیە و ئێوە تایبەتمەندییەکانی ئەم ناچالاکی و سستییە لەچیدا دەبینن؟ – ئابلۆمۆف ناچالاکی کۆمەڵایەتی لێکدەداتەوە، پێویستە بڵێم بۆ ئەوەی بتوانین تێگەیشتنی باش و بەجێمان لە سستی و ناچالاکی بێت سەرەتا دەبێت چەمکی دژی ئەوە واتە کار لێکدەینەوە، هەربەراستی ئەو کەسەی لە روانگەی کۆمەڵگاوە نورماڵ دێتە ئەژمار (وەکوو ئوستولز لە رۆمانی ئەبلۆمۆفدا) کێیە؟ لەو کۆمەڵگایەدا کە بەتەواوەتی ویستی بەکاربردنی کەلوڵەلە ئابوورییەکان بوونی هەیە هەموو پێوەرەکان لەسەر ئەو بنەمایە دروست ئەبێت، سەرمەشقێک کە بە دروشمی (بەکاردەبەم کەواتە هەم) دروست بووەو ئوستولزیش نوێنەری ئەم مودیلەیە. من پێموایە ناچالاکی ئابلۆمۆف لە کۆمەڵگای ئەمڕۆی ئێمەدا هەر لە نێو ئەم مودیلە پێناسە دەکرێت. بەڵام لەم نێوانەدا شتێک وا ئابلۆمۆف بەرجەستە دەکاتەوە هەر هەمان کەڵکەڵەی بوونە ناسانەیەتی، واتە بەدەست هێنانی مانایەک بۆ ژیان کردن. کەوابوو ئەو لەم زبڵەدانی بەکاربردنی کەلوڵەلی ئابوورییەدا کەناوی دونیایە هەرگیز ناتوانێ دەست بۆ کارێک ببات، چونکوو هیچ پاسیڤێک ناتوانێ وڵامی پرسیاری ئەو کەڵکەڵەیە بێت، ئیدی ئابلۆمۆف بۆ دۆزینەوەی مانای ژیان فڕێ دراوەتە نێو نوێنەکەی. * لێکدانەوە، خوێندنەوە یان تەفسیری دەق بەرلە بەڕێوەبردنی بۆ ژیان کردنی دەق لەگەڵ زەینی ئەکتەرەکان زۆر پێویستە، لە پرۆسەی بەڕێوەبردنی شانۆی ئابلۆمۆفدا ئێوە لە هەندێ کەسی ئاماتۆرتان لە کارێکی قورسی لەو شێوەدا کە ناواخنی فەلسەفی هەیە کەڵک وەرگرتبوو. لە دەورگێڕانی هەندێ لە ئەکتەرەکاندا هەندێ مەوداو لێنەگەیشتنی دروستی دەق لە دیالۆگ و کارەکاندا دەبینرا، ئایا ئەم نەبوونی هاوئاهەنگی بە گشتی نیشانەی یەکەم ئەزموونی دەرهێنەرییە یان نەبوونی کارئەکتەری پڕۆفێشناڵ لە کوردستاندا؟ – سەرەڕای روون نەبوونی پرسیارەکە پێمخۆشە لەبارەی پێوەندی گرتنی ئەکتەرەکان لەگەڵ دەق و ئێجرادا قسەیەک بکەم: ئێمە لە پرۆسەری بەرهەمهێناندا هەوڵمان دا تاکوو بەکەڵک وەرگرتنی شانۆییتر کردنی فۆرمی ئێجرا مەودایەک لە نێوان ئەکتەر و رەوڵدا بەدی بێنین و لە قۆناغی دواییدا بەدوای گواستنەوەی ئەم شکڵە لە هەڵسووکەوت لە گرووپی ئیجراییەوە بۆ بەردەنگەکان بووین. ئامانجی گشتی ئێمە ئاشکراکردنی کەمایەسی و خاڵە بەهێزەکانی در‌و لێکدانی دژ بەیەک لەگەڵ دیاردە تاقانەکانەو لەسەر ئەو بڕوایەم بەبردنە سەرەوەی ئاستەکانی تاتریکاڵی ئیجرا کردنێک دەکرێ بەجێ هەست لۆژیک و ئەندێشەی بەردەنگ تووشی کێشە بکەین. * کەڵک وەرگرتنی بەجێ و شیاو لە ئێکسسواریان گەڵاڵە دارێژی سەحنە، نوور، مۆسیقا، لەفۆرمە جوانەکانی شانۆی ئابلۆمۆف بوو، بەڵام لە گریم و جل و بەرگەکاندا نەبوونی هارمونی بە بەرچاو دەهات، بەڕای تۆ تایبەتمەندیی جوانیناسانە دەتوانێ پەنجەرەیەک بۆ وەرگرتن و تێگەیشتن لە دەقی دیالۆگ تەوەر بێت؟ – بە گشتی هەرفۆرمێک لە ئێجرادا بەدی بێت ئەبێ لە خزمەتی ئایدیای سەرەکی شانۆەکەدا بێت، ئێمەش لەم کارەدا بە هەڵسووکەوتی شێوە پەردازانەمان لەگەڵ ئایدیای هەڵسووکەوتمان کرد و تەنانەت هەشت جار لە پرۆڤەکاندا دەقەکەمان لێکدایەوەو ئاکامی ئەو لێکدانەوەو رەمزکردنەوەی دەقەکەمان لە برووشوورەکەدا هێنا، کە بەشێک لەوانە بریتییە لەو وتارانە کە بۆ یەکەم جار لە ئێران‌دا وەرگێڕاون و ناسێندران. بەم هەمووەوە ئەوە لەبیر نەکەین کە ئێمە بڕیار وایە ئەندێشەکانی ناو رۆمانەکە بە کەرەسەیەک کە ناوی شانۆیە بیڵین، بەڵام لێرەدا گرنگی فۆرم دووهێندە دەبێتەوە و لەوێدا گریم، لەشی ئەکتەر، گەڵاڵە دارێژی سەحنەو ئاکسسوار، نوور، ریتم، مۆسیقا و هەڵپەڕکێ بەرجەستە دەبنەوەو لە پاڵ دەقدا دەوێستن، تاکوو بەردەنگ ئەم ئێمکانەی هەبوو لەگەڵ ئابلۆموف بە بەیان کردنی شانۆییەوە بەڕەو روو بێتەوە. * شکاندنی دیواری چوارەم سەحنەو هاتنی ئەکتەرەکان لەسەرەتاو کۆتایی شانۆەکەدا لە نێوان بەردەنگان لەوتەکنیک و ئەزموونە نوێیانە بوو لە شانۆی کوردستاندا، گەرچی مێژووی شانۆی جیهان و ئێران پێشتر ئەمەی ئەزموون کردبوو بەڵام ئێوە تا چەندە توانیوتانە بەم شێوەیە بەردەنگ لە شانۆدا بەشدار بکەن و لە دەقدا سوودی لێ وەرگرن؟ – بەڵێ هەر بەو شێوەیە کەئاماژەت پێدا، ئەم ئەزموونە لە شانۆدا زۆر روویداوە، بۆ نموونە »میرهولد« لە ئێجراکانیدا شوێنی دانیشتەکانی تەماشاچیەکانی روون دەکردەوە تاکوو تەوهومێکی راستین وا لە شانۆدا باو بوو هەستی بینەرانی سەرقاڵی خۆی دەکرد تێکبدات. کەوابوو ئەو رەوڵە نێرەمۆکییە کە تا ئەو دەم بۆ بینەران لەبەرچاو گیرابوو ئەبوو بە ئەزموونێکی چالاک و نوێ و ئەو دەیزانی ئەبێ رەوڵێکی کاراتر بگێڕێ (ئێمە نامانەوێ شانۆ لە ژیان نزیک بکەینەوە بەڵکوو دەبێ ژیان لە شانۆ نزیک کەینەوە)، بەڵام هەموو ئەمانە ئەبێ لە پێکهاتەیەکی رێک و پێک لە درێژەی دونیای شانۆدا لە پاڵ یەکتردا بێن. بۆ نموونە بینەر لە هۆڵی چاوەروانیدا لەلایەن کەسایەتییەکانی ئەکاتۆنیوف (شوێن و ناوەندی چالاکییە کۆمەڵایەتییەکان) دەورە دەدرێن و خودی بەرهەمەکە وەکوو کاڵایەک بە بەردەنگ دەناسێنن و یان بانگهێشت کردن بەبێ دەنگی لە فەزایەکدا کە ئابلۆمۆف خەوتووە.
<urn:uuid:3b5bd805-36b2-4af1-9761-af100a175a28>
CC-MAIN-2017-09
http://hiwanews.ir/2860/%DA%98%DB%8C%D8%A7%D9%86-%D8%AF%DB%95%D8%A8%DB%8E-%D9%84%DB%95-%D8%B4%D8%A7%D9%86%DB%86-%D9%86%D8%B2%DB%8C%DA%A9-%D8%A8%DB%8E%D8%AA%DB%95%D9%88%DB%95/
2017-02-24T14:53:17Z
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2017-09/segments/1487501171620.77/warc/CC-MAIN-20170219104611-00547-ip-10-171-10-108.ec2.internal.warc.gz
ckb
0.842631
Arab
3
{"ckb_Arab_score": 0.8426312804222107, "sdh_Arab_score": 0.09102489799261093, "hac_Arab_score": 0.0663328766822815}
دەسه‌ڵاتدارانی عێراقی دەڵێن ته‌رمی 18 لاوی شیعه‌یان له نزیك شاری موسڵی باكوری عێراق دۆزیوەته‌وە. پۆلیس دەڵێت ئه‌و كوژراوانه هه‌مویان خه‌ڵكی به‌غدا بوون. ته‌رمه‌كان له ڕۆژی چوارشه‌ممه‌دا دۆزراونه‌ته‌وە، به‌ڵام پۆلیس دەڵێت باوەڕدەكرێت ئه‌م كۆمه‌ڵه لاوە له مانگێك له‌مه‌وبه‌ردا كاتێك كه به‌رەو كارەكانیان له بنكه‌یه‌كی له‌شكری ئه‌مه‌ریكی ڕۆیشتون، كوژرابن. جێی ئاماژە پێكردنه، هه‌ر دوا به دوای ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی مانگی یانزدەی ڕابوردوو له فه‌للوجه، ژمارەیه‌كی زۆری یاخیبوان به‌رەو موسڵ ڕایان‌كرد. له ماوەی ئه‌م هه‌فتانه‌ی دوایدا، توند و تیژییهكان بهرە و زیادی ڕۆیشتون و دەیان ته‌رمی مردوو دەدۆزرێنهوە. له لایه‌كی ترەوە له ڕۆژی پێنج شه‌ممه‌دا، مارینزێكی ئه‌مه‌ریكی له پارێزگای ئه‌نباری خۆرئاوای عێراق كوژراوە. هاوكات له ووڵاتی ئوردونی دراوسێی عێراق كۆنگرەیه‌ك ڕێكخراوە كه باوەڕ دەكرێت هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ی كۆتایی ئه‌م مانگه مۆر بكات و په‌سه‌ندی بكات، هه‌روەها داوا له عێراقیان دەكه‌ن ئه‌و بانگه‌شانه‌ی گروپه سوننیه‌كان بۆ به‌شدار نه‌بوون له هه‌ڵبژاردنه‌كان فه‌رامۆش بكه‌ن.
<urn:uuid:86bdc300-9050-4fd6-8b6d-dd83123a275d>
CC-MAIN-2017-09
http://www.dengiamerika.com/a/a-58-a-2005-01-06-6-1-89166722/943186.html
2017-02-25T20:32:51Z
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2017-09/segments/1487501171834.68/warc/CC-MAIN-20170219104611-00071-ip-10-171-10-108.ec2.internal.warc.gz
ckb
0.981686
Arab
18
{"ckb_Arab_score": 0.9816855788230896, "sdh_Arab_score": 0.017130790278315544}
ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه ئۆفیسی سه‌رۆك وه‌زیری عێراق نوری ئه‌لمالیكی ڕاگه‌یاندنێـكی بڵاوكرده‌وه و تیایدا ئاماژه‌ی دا به‌وه‌ی پـرۆسه‌ی ئاشـتبوونه‌وه‌ی نیشـتمانی سه‌ركه‌وتوو بووه و ئه‌و لایه‌نانه‌ی پـێشـتر له حكومتدا كشـابوونهوه وا ده‌گه‌ڕێنه‌وه. له‌و باره‌یه‌وه هاوكارمان سـمكۆ عه‌زیز وتووێـژێـكی له‌گه‌ڵ سـتران عه‌بدوڵڵا سه‌رۆكی ده‌زگای خه‌ندان بۆ به‌خش و وهشـاندن سـازكردووه. سـتران عه‌بدوڵڵا ده‌ڵێت نوری ئه‌لمالیكی به‌و هه‌ڵمه‌ته ئاسایشـیـیه‌ی كه له به‌سره سه‌رپه‌رشتی كرد نیشـانی دا ئه‌و سه‌رۆك وه‌زیرێـكی به‌هێزه و به‌ره‌و ڕووی هه‌ر كه‌س و لایه‌نێـك ده‌وه‌سـتێته‌وه گه‌ر دژایه‌تی حكومه‌ت بكات، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر شیعه‌ش بن. ده‌توانن گوێـبیـستی ده‌قی وتووێـژه‌كه بن له ڕێـگه‌ی كلـیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیه‌ی سه‌ره‌وه، ماوه‌كه‌ی 6:13 خوله‌كه.
<urn:uuid:e5b77330-e094-488f-8a00-4ff8e9f78ab6>
CC-MAIN-2017-09
http://www.dengiamerika.com/a/a-58-2008-04-25-voa3-89209812/950398.html
2017-02-19T11:59:42Z
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2017-09/segments/1487501169769.33/warc/CC-MAIN-20170219104609-00592-ip-10-171-10-108.ec2.internal.warc.gz
ckb
0.996025
Arab
8
{"ckb_Arab_score": 0.9960253834724426}
دادگایه‌کی به‌ریتانیا حوکمی زیندانی دوو برای دا به تاوانی مهشـقکردن له بنکه‌یه‌کی ڕێـکخراوێـکی تێرۆرسـتی له سوریا. محه‌مه‌د نه‌وازی ته‌مه‌ن 31 سـاڵ و حه‌مزه نه‌وازی ته‌مه‌ن 23 سـاڵ دادگای تاوانه گه‌وره‌کانی به‌ریتانیا ڕۆژی چوارشه‌ممه حوکمی دان. دادگاکه بڕیاری 3 سـاڵ زیندانی بۆ حه‌مزه دا، به‌ڵام 4 سـاڵ و نیو بۆ محه‌مه‌د، چونکه ئه‌و برا بچوکه‌که‌ی بۆ ئه‌و کاره هاندابوو. جێی ئاماژه‌یه ئه‌م دوو برایه که خاوه‌ن ڕه‌گه‌زنامه‌ی به‌ریتانین، له مانگی نۆی سـاڵی 2013 له به‌نده‌ری دۆرڤهر له باشوری به‌ریتانیا ده‌سـتگیرکران پاش ئه‌وه‌ی به که‌شـتیـیه‌ک له فه‌ڕه‌نسا گه‌ڕانه‌وه. پـۆلیسی به‌ریتانیا ده‌ڵێت ئه‌م دوو برایه له سوریاوه بۆ فه‌ڕه‌نسا گه‌ڕابوونه‌وه و که گه‌یشـتوونه‌ته به‌ریتانیا گولـله‌ی کلاشینکۆفیان پـێگیراوه له‌گه‌ڵ وێنه و ڤیدیۆ که له سوریا گرتبوویان. پـۆلیس ده‌شڵێت هه‌ردووکیان دانیان به‌وه‌دا ناوه که له بنکه‌یه‌کی ڕاهێنانی "جوند ئه‌لشام" مه‌شقیان کردووه. به‌ڵام هیچ به‌ڵگه‌یه‌ک له‌سه‌ریان نیـیه ئاماژه بۆ ئه‌وه بکات کاری تێرۆرسـتیـیان کردبێت.
<urn:uuid:41b68166-ea0e-492f-907c-4857bbd8f25f>
CC-MAIN-2017-09
http://www.dengiamerika.com/a/2535984.html
2017-02-25T09:11:36Z
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2017-09/segments/1487501171706.94/warc/CC-MAIN-20170219104611-00168-ip-10-171-10-108.ec2.internal.warc.gz
ckb
0.997425
Arab
11
{"ckb_Arab_score": 0.9974247217178345}
سیاسه‌ت ئێمه‌ی ڕزاندهوه .. به‌دران ئه‌حمه‌د حه‌بیب جاران سیاسه‌ت له دڵبهرێكی كه‌ژاڵی به‌ژن زراو ده‌چوو، لاوان شه‌یدای ده‌بوون. وێنه‌ی خۆیان له ئه‌وینی ئه‌و دڵبهرهدا ده‌بینیه‌وه و گیانیان له پێناویدا ده‌خسته سه‌ر له‌پی ده‌ست. به‌ڵام سیاسه‌ت ئێسته له زه‌لامێكی دوودهكی ده‌چێ، هه‌موو كه‌س به چاوی سووك سه‌یری ده‌كا یان له ناسینیدا په‌شیمانه ئه‌گه‌ر پێشتر ناسیبێتی. من له‌و رۆژه‌وه‌ی باراك ئۆباما تێیدا گه‌یشته كورسی، سڵاواتم بۆ سیاسه‌ت خوێند. به هه‌ستێكی زگماكی كورده‌وارییانه، پێشبینیی ره‌شم له‌لا په‌یدا بوو. له‌و رۆژه‌وه‌ی چووه كۆچكی سپی، ئه‌و پیاوه رێبازێكی نێرهمووكانهی گرته‌به‌ر له ئاست ئه‌م ناوچه‌یه‌ی ئێمه‌دا. دوا نموونه‌ت بۆ ده‌هێنمه‌وه تا ماندوو نه‌بی. به‌گوێره‌ی داوایه‌كی ئوسامه نجێفیی سه‌رۆك په‌رله‌مانی عێراق پێشی سێ رۆژ، ئۆبامه بڕیاری دا خێڵانی سوننه‌مه‌زه‌ب له رۆئاوای عێراقدا پڕچه‌ك بكا. به‌ڵام پێشی مانگێك، له‌گه‌ڵ ده‌ست پێكردنی هێرشی سوپای نووری مالیكی‌دا بۆ ناوچه‌ی ئه‌نبار، بڕیاری دابوو به پڕچه‌ككردنی سوپای عێراق. ئه‌مانه پێچه‌وانه‌ن له‌به‌رئه‌وه‌ی مالیكی و نجێفی له دوو لای دژ بهیهكدان له ته‌نگژه‌ی سیاسیی عێراق. پڕچه‌ككردنی خێڵانی سوننه، به‌و شێوه ره‌سمی و یاسایییه، ده‌بێته مایه‌ی چه‌كداربوونی سوننه‌ی عێراق، كه له كێشه‌دان له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی فیدراڵی. راسته ئێسته ئه‌و خێڵانه به‌شێكیان له‌به‌ره‌ی مالیكیدان بۆ شه‌ڕی داعش به‌ڵام خۆیان له بنه‌ڕه‌ته‌وه ددان به حكوومه‌ته‌كه‌یدا ناهێنن و به لامه‌زه‌ب و سه‌ر به ئێرانی ده‌زانن. كارگێڕیی ئۆبامه، له‌لایه‌كه‌وه ئه‌وكی كورد ده‌گرێ ده‌ڵێ ده‌بێ له‌گه‌ڵ به‌غدادا بگونجێی، ده‌ڵێ بیر له جیاوه‌بوون نه‌كه‌نه‌وه، به‌ڵام له لایه‌كی تره‌وه، وه‌ك ده‌بینین رێ خۆش ده‌كا بۆ جیاوه‌بوونی ناوچه‌ی سوننه‌نشینی عه‌ره‌ب له رێی چه‌ك پێدانیانه‌وه. ئێمه بمانه‌وێ یان نه‌مانه‌وێ، ئه‌و چه‌كه، سبه‌ی هانیان ده‌دا بۆ ئه‌وه‌ی له به‌غدا هه‌ڵگه‌ڕێنه‌وه. عه‌ره‌بی سوننه‌ی عێراق چه‌ند ساڵێكه خولیای فیدراڵیزمێكی هاوشێوه‌ی كوردستان له خه‌یاڵی داون. بیر له‌وه ده‌كه‌نه‌وه چاره‌نووسی خۆیان له بن ركێفی به‌غدا ده‌ربهێنن ئه‌گه‌ربێو به‌غدا وه‌ك ئێسته‌ی خۆی به پاشكۆی ئێران بمێنێته‌وه. به‌ڵام ئه‌و خه‌ونی فیدراڵیزمه، به‌رده‌وام به‌ره‌وڕووی نایهكی گه‌وره بووه‌ته‌وه له‌لای به‌رامبه‌ره‌وه كه مالیكییه. سوننه ده‌ڵێن ئه‌گه‌ر وه‌ك كوردستان چه‌كداری ره‌سمیمان هه‌بوایه، ده‌مانتوانی سه‌ر به به‌غدا نه‌وی بكه‌ین. ئه‌مه‌ریكه له رووی جوگرافیاوه وڵاتێكی دووره و كۆمه‌ڵگه‌ی ئه‌وێش كولتوورێكی له هی ئێمه جیای هه‌یه. ئاسایییه هه‌موو تێگه‌یشتنێكی ئۆبامهش له‌باره‌ی ناوچه‌ی ئێمه‌وه چه‌وت بێ. من له‌وه تێ ده‌گه‌م و لاریشم لێی نییه، به‌ڵام ئه‌وه‌ی لێی تێ ناگه‌م به‌هه‌ڵه‌دا چوونی ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغانه له هه‌موو چتێكی ئه‌م ناوچه‌یه‌دا. له‌گه‌ڵ ئێمه‌دا رێك كه‌وت بۆ راكێشانی لووله‌ی نه‌وت به‌ڵام له دواساتدا بای دایه‌وه و ئیمزای نه‌كرد. دنه‌ی كورد و سوننه‌ی عێراقی ده‌دا تا له دژی به‌غدا راسته‌وه ببن، هه‌روه‌ها له سووریه‌دا سێ ساڵه بۆ گۆڕینی رێژیمه‌كه گه‌رمتره له سووریایی خۆیان، به‌ڵام كتوپڕ بینیمان وا له تاران پێڵاو ده‌سڕێته‌وه. ئێمه‌ی كورد پێمان وابوو ته‌نیا یه‌ك هه‌نگاو و نیومان ماوه بۆ ده‌رگه‌ی سه‌ربه‌خۆیی. ده‌ركه‌وت ئاگامان له خۆمان نییه، كه ساڵانێكه به ئاراسته‌ی پێچه‌وانه‌دا رۆیشتووین، تا ئه‌وه‌ی چاوه‌ڕوانی قاسم سلێمانی بین بێت و حكوومه‌تمان بۆ پێك بهێنێ. ئه‌و قسانه‌ی من هه‌مووی مل له چه‌قۆ سوینه، ده‌زانم. به‌ڵام كورد گوته‌نی "ئاو، كه له‌سه‌ران تێ په‌ڕی، چ بسته‌ك چ چوار په‌نجه". نه‌ده‌بوو دوا رۆژهیلی ژیانی مام جه‌لال به‌م ده‌رده بچوێنن. ساڵێك زیاتره هیچ زانیارییه‌ك له‌باره‌ی ته‌ندروستیی وییه‌وه ناگاته كه‌س وه‌ك بڵێی نه سه‌ركۆماری عێراق بێ و نه یه‌كێك بێ له دوو مه‌زنه‌كه‌ی كورد، بگره پاوانی كه‌سانیی خه‌ڵكێك بێ بۆ خۆیان. حه‌یف بۆ كهڵهپیاوان، كێ جێیان ده‌گرێته‌وه؟ له‌ناو ئه‌و هه‌موو دز و دهسبڕهی چینی سیاسهتكاردا، مرۆڤ له هیچ تێ ناگا. نوسره له لبنان ته‌قینه‌وه ده‌كا له دژی حزبوڵڵا، له سووریه‌شدا شه‌ڕ ده‌كا له دژی سوپای سه‌ربه‌ست، كه حزبوڵڵا و سوپای سه‌ربه‌ست شه‌ڕی یه‌كتر ده‌كه‌ن. گه‌لۆ ئه‌و سه‌رچاوه‌یه‌ی پاره و چه‌ك به نوسره ده‌دا، ده‌بێ چ ئامانجێكی هه‌بێ؟ له‌به‌رئه‌وه‌ی ئه‌و كاره له كاری شه‌یتان نه‌وه‌ڵڵا له هی دوودهكی ده‌چێ، نه من نه تۆ وه‌ڵاممان پێ نییه. له دانیشتنی یه‌كه‌می كۆنگره‌ی جنێڤ دوودا بینیمان نوێنه‌ری رێژیمی سووریه راستگۆتره له نوێنه‌ری به‌رهه‌ڵستی. تۆ خمخانه‌ی وات بینیوه؟ بۆیه من له‌م نێوانه‌دا، هیوایه‌كی خۆم ته‌نیا به عه‌بدولفه‌تاح سیسیی میسره‌وه گرێ داوه ئه‌گه‌رنا له‌ناو په‌ژاره‌ی ده‌ستی ئه‌و سیاسه‌ته‌ی ته‌نیا ئه‌و وشه‌یه‌ی بۆ ده‌شێ كه گوتم، مرۆڤ ده‌ڕزێته‌وه.
<urn:uuid:b791533c-f3ff-4cf6-9b75-9259620e041e>
CC-MAIN-2017-09
http://www.kurdistannet.biz/2014/index.php/2013-12-26-19-02-03/2013-12-26-19-02-37/91-2013-12-26-01-53-41/401-2014-02-05-12-06-53
2017-02-25T09:35:48Z
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2017-09/segments/1487501171706.94/warc/CC-MAIN-20170219104611-00168-ip-10-171-10-108.ec2.internal.warc.gz
ckb
0.981959
Arab
7
{"ckb_Arab_score": 0.9819585680961609, "sdh_Arab_score": 0.017284588888287544}
ئێران له ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌دا ده‌سـتیکرد به دادگایی‌کردنی 16 خۆپـیشـانده‌ری ئۆپۆزیسـیۆنی تر به ڕۆژێـک پاش ئه‌وه‌ی مه‌لایه‌کی توندڕه‌وی پایه بڵند داوای‌کرد خۆپـیشـانده‌ران زیاتر سـزای مه‌رگیان به‌سه‌ردا بدرێت. ئاژانسه‌کانی میدیای ڕه‌سمی ئێران ڕایانگه‌یاند ئه‌و که‌سـانه‌ی دادگایی ده‌کران له ناویاندا 2 ژنیش به تاوانی ئاژاوه‌گێڕی و بڵاوکردنه‌وه‌ی پـرۆپاگه‌نده‌ی دژ به حکومه‌تی ئێران له میانه‌ی خۆپـیشـاندانه‌کانی کۆتایی مانگی دوازده‌دا. پـێـنج که‌س له‌وانه به دوژمنی خودا تاوانبارکراون که ئه‌م تاوانه‌ش سـزای مه‌رگی له‌سه‌ره. شایانی باسه خۆپـیشـاندانه‌که‌ی مانگی دوازده یه‌کێـک بوو له خۆپـیشـاندانه هه‌ره گه‌وره‌کان له ماوه‌ی چه‌ند مانگێـکدا و به لایه‌نی که‌م 8 که‌سی تێدا کوژران و به سه‌دان که‌سیش ده‌سـتگیرکران.
<urn:uuid:bd6c353e-fb73-4ba3-acc1-cc62c0382569>
CC-MAIN-2017-09
http://www.dengiamerika.com/a/a-58-2010-01-30-voa4-89238602/956127.html
2017-02-22T15:23:37Z
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2017-09/segments/1487501170993.54/warc/CC-MAIN-20170219104610-00076-ip-10-171-10-108.ec2.internal.warc.gz
ckb
0.998746
Arab
8
{"ckb_Arab_score": 0.9987463355064392}
<!-- IMAGE --> ئاڵای ئه‌فغانی له شـارۆچکه‌ی مارجه‌ی باشوری ئه‌فغانسـتان به‌رزکرایه‌وه، له‌و شـوێنه‌ی هێزه‌کانی ناتۆ و ئه‌فغانی له‌گه‌ڵ پاشـماوه‌ی چه‌کدارانی تاڵیبان له جه‌نگدا بوون، واته له‌و بنکه به‌هێزه‌ی پـێشـووی قه‌ڵای تاڵیبان. ئه‌مڕۆ له میانه‌ی ڕێوڕه‌سـمێـکدا لـێپـرسـراوانی حکومه‌تی ئه‌فغانی به فه‌رمی گێڕانه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی حکومه‌تیان به‌سه‌ر شـارۆچکه‌ی مارجه‌ی سه‌ر به پارێزگای هێلمه‌ند ڕاگه‌یاند و ئاڵای وڵاتیان له‌سه‌ر بازاڕی سه‌ره‌کی شارۆچکه‌که به‌رز کرده‌وه. ئه‌وه‌ی جێی ئاماژه‌یه گێڕانه‌وه‌ی خزمه‌تگوزاری حکومه‌تی بۆ شـارۆچکه‌ی ناوبراو هه‌نگاوی داهاتووه له‌و کرده له‌شـکریـیه گه‌وره‌یه‌ی تێدا 15 هه‌زار سه‌ربازی ناتۆ و ئه‌فغانی به‌شـداریـیان تیادا کرد. لـێـپـرسـراوان هه‌واڵی شه‌ڕ و پـێـکدادانی که‌متریان له ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژی ڕابردوودا ڕاگه‌یاند و گوتیان ئه‌و هاوڵاتیـیانه‌ی له شـارۆچکه‌که به‌هۆی کرده لهشـکریـیهکهوه هه‌ڵـهاتبوون وا ئێسـتا ده‌سـتیان به گه‌ڕانه‌وه بۆ نێو ماڵ و حاڵی خۆیان کردووه. ئه‌وه‌ی شـایانی باسه فه‌رمانده‌کانی هێزه‌کانی هاوپه‌یمانی ناتۆ ڕایانگه‌یاندووه و ده‌ڵێن به‌ده‌سـتهێنانی بڕوا و متمانه‌ی هاوڵاتیـیانی ئه‌فغانی ئامانجی سه‌ره‌کی کرده له‌شـکریـیه‌که‌ی باشوری ئه‌فغانسـتانه، به‌ڵام وێڕای پـیاده‌کردنی یاسا و ڕێنمایی توندئامێز سه‌باره‌ت به‌وه‌ی که ئایا هێزه‌کانی هاوبه‌ندی له ئه‌فغانسـتان چۆن بتوانن وه‌ڵامی هێرشه‌کانی تاڵیبان بده‌نه‌وه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شـدا ڕوودانی حاڵه‌تی کوژرانی هاوڵاتیـیانی سیڤیل هه‌ر به‌رده‌وامده‌بێت.
<urn:uuid:1dbfcfa4-81fe-4c5b-a580-75a26402b23c>
CC-MAIN-2017-09
http://www.dengiamerika.com/a/a-58-2010-02-25-voa1-89537982/957367.html
2017-02-23T18:23:28Z
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2017-09/segments/1487501171209.83/warc/CC-MAIN-20170219104611-00252-ip-10-171-10-108.ec2.internal.warc.gz
ckb
0.994786
Arab
8
{"ckb_Arab_score": 0.9947856664657593}
به‌م دواییانه، یاریده‌ده‌ری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریکا بۆ دیموکراسی و کاروباری جیهان مایکل پۆزنر له شایه‌تی دانی له به‌رده‌م کۆمیته‌ی په‌یوه‌ندییه دهروهیـیهکانی سه‌نه‌ت گوتی" نزیک به دوو ساڵ له پاش هه‌ڵبژاردنی مشتومه‌ڕ له‌سه‌ری سه‌رکۆماری ئێران، کاربه‌ده‌ستانی ئێران به‌رده‌وامن له هه‌راسانکردن، ده‌ستگیرکردنی له‌خۆڕا، ئه‌شکه‌نجه‌دان و زیندانیکردنی هاووڵاتیانیان و هه‌روه‌ها ژماره‌یه‌ک له هاووڵاتیانی ئێمه. به‌داخه‌وه باره‌که خه‌راپتری لێهاتووه له یه‌که‌م مانگه‌کانی سه‌ره‌تای ئه‌مساڵ 2011 به هاوبه‌ری له‌گه‌ڵ ساڵی پار. پۆزنر گوتی له کاتێکدا ڕێبه‌رانی ئێران په‌ره‌یان به تاکتیکه چه‌وسێنه‌ره‌کانی داوه، ئێمه هه‌وڵه‌کانمان چڕتر کردووه بۆ به‌رهه‌ڵستیکردنی پێشێلکاریه قێزه‌وه‌نه‌کانی مافه‌کانی مرۆڤ له لایه‌ن حکومه‌تی ئێرانه‌وه. سه‌رۆک ئۆباما و وه‌زیری ده‌ره‌وه هێله‌ری کلنتن به‌رده‌وام وهدهنگهوه هاتوون له‌بری سه‌ده‌ها قوربانی له ئێران که له ده‌ستی حکومه‌ته‌که‌یان ده‌ناڵێنن. ڕێبه‌رانی تری جیهانیش هه‌وڵی هاوشێوه‌یان داوه. گوتی ئێمه 10 کاربه‌ده‌ستی ئێرانیمان له‌به‌ر پێشێلکاریـیه‌کانی مافه‌کانی مرۆڤ کردۆته ئامانجی گه‌مارۆکان.(به پـێی بڕیارێک) که داوا ده‌کات ئێمه چالاکانه هه‌وڵی وه‌ده‌ست هێنانی زانیاری زیاتر سه‌باره‌ت به ئامانجی شیاو ده‌دێن. ئه‌و گوتیشی،" ئێمه به‌رده‌وام داوا له وڵاتانی تریش ده‌که‌ێن ده‌نگیان بخه‌نه پاڵ ده‌نگی ئێمه بۆ ئه‌وه‌ی تیشک بخه‌نه سه‌ر پێشێلکارییه‌کانی زه‌ق و ئاشکرای مافه‌کانی مرۆڤ." له لایه‌کی تره‌وه له ڕاپۆرتێکی که ئه‌منستی ئهنترنشناڵ به‌م دواییانه بڵاوی کردۆته‌وه داوا له حکومه‌تی ئێران ده‌کات ده‌ست له سه‌رکوتکردن و چه‌وساندنه‌وه‌ی به‌رده‌وام هه‌ڵگرێت وه به ته‌واوه‌تی ئه‌رکه‌کانی به پـێی یاسای نێونه‌ته‌وه‌یی مافه‌کانی مرۆڤ جێبه‌جێ بکات. به تایبه‌تی ئه‌منستی له ناو شتی تر داوا ده‌کات ته‌واوی ده‌ستگیرکراوه‌کان و گرتووه‌کان له هه‌ر شێوه‌یه‌کی ئه‌شکه‌نجه و به‌دڕه‌فتاری بپارێزهن. ئێوه خوێنه‌رانی به‌ڕێز، ئایا پـێتان وایه گوشاری کۆمه‌ڵگای جیهان بتوانێت گاریگه‌ری به‌سه‌ر ڕه‌فتاری ڕژێمی ئێران هه‌بێت یان هه‌روه‌ک پۆزنر گوتی ڕژێم له پشتگوێ خستنی داواکانی وڵاتیـیانی خوێ به‌رده‌وام ده‌بێت؟
<urn:uuid:75e03f8a-1d4b-4410-8d12-d362371174cb>
CC-MAIN-2017-09
http://blogs.voanews.com/kurdish/kermanshan/2011/05/31/%D9%BE%D9%80%DB%8E%D8%B4%DB%8E%D9%84%DA%A9%D8%A7%D8%B1%DB%8C%D9%80%DB%8C%D9%87%E2%80%8C-%D8%B2%D9%87%E2%80%8C%D9%82%D9%87%E2%80%8C%DA%A9%D8%A7%D9%86%DB%8C-%D9%85%D8%A7%D9%81%D9%87%E2%80%8C%E2%80%8C/
2017-02-28T11:12:17Z
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2017-09/segments/1487501174157.36/warc/CC-MAIN-20170219104614-00304-ip-10-171-10-108.ec2.internal.warc.gz
ckb
0.998983
Arab
5
{"ckb_Arab_score": 0.9989826679229736}
كاربه‌ده‌سـتانی ئاسایشی لوبنانی ده‌ڵێن فڕۆكه جه‌نـگیـیه‌كانی ئیسرائیل به‌سه‌ر دۆڵی بیقاعی لوبنانیدا ده‌فڕن، به‌ڵام ڕوون نیـیه ئه‌گه‌ر هێرشـێـكی ئاسـمانیـیان ئه‌نجام دابێت. ڕۆژی هه‌ینی، سه‌ربازه‌كانی له‌شـكری لوبنانی گه‌یشـتنه سـنووره‌كانی باشـوری وڵاته‌كه‌یان و بـنكه‌ی خۆیان له‌و ناوچانه‌دا دامه‌زراند كه شـه‌ڕ و پـێـكدادان له نێوان ئیسرائیل و حزبوڵـڵادا تیایدا ڕوویدابوو. خه‌ڵكی ناوچه‌كه‌ش خۆشـحاڵی خۆیان ده‌ربڕی و پـێـشـوازیان لێ كردن. حكومه‌تی به‌یروت ده‌ستیـكرد به ڕه‌وانه‌كردنی 15 هه‌زار سه‌رباز بۆ ئه‌و ناوچانه‌ی باشوری ڕوباری لیتانی، وه‌ك به‌شـێـك له جێبه‌جێـكردنی بڕیاری ئاگربه‌ستی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان. له نیویۆركیش بریكاری سـكرتێری گشتی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان مارك ماڵۆچ بڕاون داوای له وڵاتانی ئه‌وروپا كرد به‌شـداری بكه‌ن له به‌شی یه‌كه‌می هێزه‌كانی ئاشتی پارێزی نێوده‌وڵه‌تی. گوتیشی ئه‌و هێزه ده‌بێت پـێـكهاتبێت له موسـڵمان و ئه‌وروپی. هاوكاتیش ئیسرائیل ڕایگه‌یاندووه كه‌وا ئه‌گه‌ر هاتوو گه‌یشـتنی هێزه‌كانی نێونه‌ته‌وه‌یی دوا بكه‌وێت ڕه‌وشی لوبنان خراپـترێـك ده‌بێت. نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان ده‌خوازێت 3500 سه‌رباز له ماوه‌ی دوو هه‌فته‌دا له لوبناندا بڵاو بـبنه‌وه، به‌ڵام وڵاته ئه‌وروپـیـیه‌كان توانایان نیـیه ئه‌و به‌ڵێنه جێبه‌جێ بكه‌ن. فه‌ره‌نسا ڕۆژی پـێنجشه‌ممه گوتبووی هێزێـكی بـچوك ده‌نێرێت كه له 200 سه‌رباز پـێـكهاتووه. ئیتالیاش گوتویه‌تی هێز ده‌نێرێت به‌ڵام ژماره‌كه‌یانی ڕانه‌گه‌یاندووه. به‌ریتانیا و ئه‌ڵمانیا و وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا هێز نانێرن. به‌نگلادش و ئه‌نده‌نوسـیا و مالیزیا پـێـشـنیاریان كردووه كه هێز بنێرن به‌ڵام ئیسرائیل داواكه‌ی ئه‌نده‌نوسیا و مالیزیای ڕه‌تـكردۆته‌وه چونكه په‌یوه‌ندی دیبلۆماسـیـیان له‌گه‌ڵ ئیسرائیل‌دا نیـیه. ڕۆژی هه‌ینی سه‌رۆك بوش له كامپ ده‌یڤد گوتی وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا هه‌وڵ ده‌دات دۆسـتان و هاوپه‌یمانانی ده‌ستبكه‌وێت به‌شـداری بكه‌ن.
<urn:uuid:3220fe8a-a59b-4865-aaac-c3b6f334f617>
CC-MAIN-2017-09
http://www.dengiamerika.com/a/a-58-2006-08-18-voa6-89176382/944657.html
2017-02-25T22:47:31Z
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2017-09/segments/1487501171900.13/warc/CC-MAIN-20170219104611-00581-ip-10-171-10-108.ec2.internal.warc.gz
ckb
0.99097
Arab
9
{"ckb_Arab_score": 0.9909698963165283}
ئاڵا تاڵه‌بانی ئه‌ندامی په‌رله‌مانی ئێسـتای عێراق و کاندید بۆ په‌رله‌مانی نوێ له گفتوگۆیه‌کدا له‌گه‌ڵ به‌ڵێن سـاڵح ده‌ڵێت پاش هه‌ڵبژاردنه‌کانی داهاتووی په‌رله‌مانی عێراق گۆڕان له پـرۆسه سیاسـیـیهکاندا ڕووده‌ده‌ن، به‌ڵام گۆڕانێـکی مه‌زن نابن. پاشـان ده‌ڵێت پـێش کۆتایی سـاڵی 2010 کۆمه‌ڵێـک شت چاره‌نووسیان ڕوون ده‌بێته‌وه، له‌وانه به‌ندی 140 ی ده‌سـتوره. ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی گفتوگۆكه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 6 خوله‌كه.
<urn:uuid:4af74265-3da6-4cf1-9c18-b765615127c9>
CC-MAIN-2017-09
http://www.dengiamerika.com/a/a-58-2010-02-15-voa7-89239802/956379.html
2017-02-27T04:27:39Z
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2017-09/segments/1487501172447.23/warc/CC-MAIN-20170219104612-00105-ip-10-171-10-108.ec2.internal.warc.gz
ckb
0.991205
Arab
8
{"ckb_Arab_score": 0.9912046194076538}
تونس ومیسر له‌ئه‌ندێشه‌ی ده‌سه‌ڵاتداراندا پێچه‌وانه ده‌بێته‌وه ! شۆڕشی تونس و میسر تارماییه‌کی ترسناکه له‌ئه‌ندێشه‌ی سه‌رانی حزبه بۆرژوا ده‌سه‌ڵاتداره‌کانی کوردستاندا. به‌درێژایی ئه‌و دوو مانگه‌ی خۆپیشاندانه‌کان ودوای سه‌رکوت کردنیشی تائاخرین سمیناره‌کانی 25/5 به‌رده‌وام وڕۆژانه سه‌رانی ده‌سه‌ڵات له‌میدیاکانیانه‌وه ئه‌وه‌یان ده‌دا به‌گوێی جه‌ماوه‌ری ناڕازی و خۆپیشانده‌راندا که‌کوردستان میسر‌و تونس نیه، گوایه له‌م ڕێگایه‌وه ده‌توانن چه‌کی چه‌واشه‌کاری ودرۆیان جه‌ماوه‌ر له‌خه‌بات بۆکۆتایهێنان به‌ده‌سه‌ڵاتی گه‌نده‌ڵیان دورخاته‌وه. ئه‌گه‌رچی خۆپیشاندانه‌کانی کوردستان به‌زۆری چه‌ک سه‌رکوتکرا به‌ڵام هێشتا تارمایی شۆڕشه‌کانی تونس ومیسر به‌سه‌رسه‌ری ده‌سه‌ڵاته‌وه‌یه، هه‌ربۆیه تائێستاش ڕۆژانه باسی تونس ومیسر له‌زاری سه‌رانی ده‌سه‌ڵاتداره‌وه ده‌ڕژێنه سهرلاپهڕهی ڕۆژنامه‌کانه‌وه، ئه‌مه‌ش به‌خاتری ئه‌وه‌یه که‌نه‌بادا خه‌ڵكی کوردستان لاسایی ئه‌م ووڵاتانه بکه‌نه‌وه و چاو لهمیسرو تونس بکه‌ن. ئه‌وان پێشووتر ده‌یانووت " کوردستان تونس ومیسر نییه ونابێت خه‌ڵکی چاوی لێبکه‌ن"! یانی نابێت خه‌ڵکی ناڕازی کوردستان بیر له‌شۆڕش بکه‌نه‌وه وبه‌رزانی وتاڵه‌بانی به‌چاره‌نوسی بن عه‌لی وحوسنی موباره‌ک بسپێرن " چونکه کوردستان له‌م ووڵاتانه جیاوازه وحکومه‌ته‌که‌ی ده‌نگی خه‌ڵکی پێدراوه! به‌ڵام گه‌ڕانه‌وه‌ی ئه‌م ڕۆژانه‌ی سه‌رانی ده‌سه‌ڵات بۆ باسی تونس ومیسر جۆرێکی دیکه‌یه. ئه‌مجاره‌یان به‌دوای سه‌رکوتی خۆپیشاندانه‌کان وقه‌ده‌غه‌کردنی ئازادی ناڕه‌زایه‌تی ده‌ربڕین ودوای گرتن وترساندنی خه‌ڵک و گۆڕانی هاوکێشه‌کان ده‌ڵێن کوردستان میسر‌و تونس و یه‌مه‌نه!! ئه‌وه‌تا سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان کەمال کەرکوکی ده‌ڵێت: "گەر ماددەی 140 ی ده‌ستوری عێراق جێبەجێ نەکرێت وڕاپرسی لەبارەی چارەنوسی شاری کەرکوکه‌وه ئەنجام نەدرێت، خەڵکی ئەو شارەو هەرێمی کوردستان پەنادەبەنە بەر مانگرتن و ناڕەزایی میللی هەروەک وڵاتانی میسر‌و تونس و یەمەن". که‌وایه بابزانین بۆچی له‌چه‌ند مانگی داهاتوودا سه‌رانی هه‌ردوو حزبی ده‌سه‌ڵات ده‌یانووت کوردستان میسر‌و تونس نیه وئێستاش بهمیسرو تونس، به‌ناوی خه‌ڵکی کوردستانه‌وه هه‌ڕه‌شه‌ی خۆپێشاندان ده‌که‌ن؟ . یه‌کێک له‌پایه‌کانی ده‌سه‌ڵاتی بۆرژوازی کورد وبزوتنه‌وه‌ی کوردایه‌تی و حزبه‌کانی کارکردنی به‌رده‌وام بووه له‌سه‌ر بڵاوکردنه‌وه‌ی درۆ وپروپاگاندهی چه‌واشه‌کاری وهه‌وڵدان بۆ پێچه‌وانه نیشاندانی ڕاستییه‌کانی کۆمه‌ڵگای کوردستان وژیانی هاوڵاتیان. که‌دیاره ئه‌م پایه‌یه‌ش به‌شێکی ته‌واوکه‌ری وجیانهکراوهی ده‌زگای سهرکوتو تۆقاندن بووه که‌هه‌میشه بۆگێژکردنی خه‌ڵکی ناڕازی کوردستان به‌ده‌سته‌وه گیراوه. خه‌ڵکی کوردستان که‌له20 ساڵی ڕابردوودا، ئه‌توانن سه‌دان وبگره هه‌زاران نموونه‌ی ئه‌م درۆ‌و چهوهاشهکاریانهی بۆرژوازی کورد‌و سه‌رانی ده‌سه‌ڵاته‌که‌ی به‌نموونه بهێننه‌وه، ئه‌و تابلۆیه به‌دروست گوزارشت لێبکه‌ن که‌چۆن ئه‌مانه هه‌رڕۆژه قسه‌یه‌کیان کرده‌وه‌و دواتریش گۆڕیویانه، به‌ڵێنایان داوه ونه‌یان بردۆته سه‌ر. وتوویانه ده‌سه‌ڵاته‌که‌مان ساوایه و به‌ڵام که‌لێنی نێوان خه‌ڵک وخۆیان تا هاتووه قوڵتر کردۆته‌وه‌و ده‌سه‌ڵات به‌ده‌سه‌ڵاتی ملیاردێرو ملیۆنێره‌کان و فرعهوناواو دۆلاراوا له‌لایه‌ن خه‌ڵکه‌وه ناسێندراوه.. ئه‌مانه وتویان کاره‌با تافڵان ساڵ دابین ده‌که‌ین که‌چی ساڵ رۆیشتوه وخه‌ڵک له‌تاریکیدا ژیانیان کردووه وتویانه له‌کوردستان ئازادی هه‌یه که‌چی هه‌رخۆشیان سه‌رکوتی خه‌ڵکیان کردووه وپه‌لاماری خوێناویان بردۆته سه‌ر یه‌کتر وموخالیفانی خۆیان. ئه‌مانه وتویانه ئێمه نوێنه‌ری خه‌ڵکین وبهدهنگدان ودیموکراسی هاتوینه‌ته سه‌رکار، به‌ڵام زۆرینه‌ی هاوڵاتیانیان له‌بێکاری و هه‌ژاری وکرێ نشینی ونه‌بوونی خزمه‌تگوزارییه‌کاندا راگرتووه، ئه‌مانه وتویانه ئێمه عه‌لمانین که‌چی ده‌ستیان له‌گه‌ڵ ئیسلام وشه‌ریعه‌ته‌که‌یدا تێکه‌ڵکردووه، ئه‌مانه وتویانه ئێمه لایه‌نگری ئازادی ژنانین که‌چی ده‌نگ به‌یاسای فره‌ژنی ده‌ده‌ن وکوشتنی ژنان به‌به‌هانه‌ی شه‌ره‌ف حه‌ڵاڵ ده‌که‌ن… وه ئه‌وه‌ی که له ئێستاشدا ده‌ڵێن کوردستان میسر‌و تونس نیه، بۆئه‌وه‌یه که‌خۆیان وه‌ک ده‌سه‌ڵاتدارانی میسر‌و تونس ژیان بکه‌ن وخه‌ڵکیش هه‌ژار وبرسی وبێماف وبێکار بمێننه‌وه وله‌ترسی له‌ده‌ستدانی ده‌سه‌ڵاته‌که‌یان به‌خه‌ڵک بڵێن نابێت ناڕه‌زایه‌تیه‌کان وایلێبێت که‌ده‌سه‌ڵاتی ئێمه بخاته مه‌ترسیه‌وه‌و نابێت ئێوه چاو له‌کرێکاران و زه‌حمه‌تکێشانی ئه‌و ووڵاتانه بکه‌ن و هێزی ملیۆنیتان بێننه سه‌ر شه‌قام و مه‌یدانه‌کان، نابێ وه‌ک لاوان و ژنانی ئه‌و ووڵاتانه ده‌نگی ناڕه‌زایه‌تی و خنکێنراوتان له‌مه‌یدان و له‌رێگاکانی فه‌یسبووک و تویتهرو یوتیوب و ئیمه‌یڵ و سایته‌کانه‌وه به‌رنه دنیای ده‌ره‌وه و ئابڕووی گه‌له‌که‌مان و ته‌جروبه دیموکراتیهکهمان به‌رن و ئه‌مانه‌و ده‌یانی تر…. به‌ڵام ئه‌وه‌ی له‌ئێسادا سه‌رانی ده‌سه‌ڵات هه‌وڵده‌ده‌ن کوردستان به‌تونس ومیسر بشوبهێنن بۆئه‌وه‌یه که‌خۆیان وده‌سه‌ڵاته‌که‌یان له‌مه‌ترسی شۆڕش وڕاپهرێنی خه‌ڵک ده‌رباز بکه‌ن و له‌ڕێگای خۆهه‌ڵواسینیان به‌شۆڕشه‌کانی تونس ومیسره‌وه زه‌ینی خه‌ڵک به‌لاڕیدا ببه‌ن. باسی مادده‌ی 140 وڕاپرسی بۆشاری که‌رکوک وگهرمکردنهوهی کێشه له‌سه‌ر ناوچه دابڕاوه‌کانیش بۆئه‌وه نییه که ژیانی خه‌ڵکی ئه‌م ناوچه‌یه باشتر بکه‌ن، به‌تایبه‌تی که20 ساڵه دانیشتوانی شاره‌کانی ژێرده‌ستیان لهنههامهتیهکی گه‌وره‌دا ڕاگرتووه وبێگومان چاره‌نوسی خه‌ڵکی که‌رکوک وناوچه دابڕاوه‌کانیش، باشتر نابێت له‌دانیشتوانی شاری سلێمانی وهه‌ولێر ودهۆک، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر که‌رکوک وناوچه‌کانی تر بێنه‌وه ژێر ده‌سه‌ڵاته‌که‌ی یه‌کیه‌تی و پارتی.. که‌وایه پێچه‌وانه‌کردنه‌وه‌ی تونس ومیسر له‌ئه‌ندێشه‌ی که‌مال که‌رکوکی وسه‌رانی تری ده‌سه‌ڵاتدا ناتوانێ ئه‌نجامێکی له‌وه زیاتری ببێت که‌به‌خه‌ڵک بڵێن ده‌ست لهکێشهتان له‌گه‌ڵ حکومه‌ت و ده‌سه‌ڵاتی ئێستای کوردستان هه‌ڵگرن و وه‌رن ببنه خۆراکی شه‌ڕی ئێمه بۆسه‌ندنه‌وه‌ی که‌رکوک وناوچه دابڕاوه‌کان.. ئه‌مه جگه‌له ڕێلێونکردنی خهباتو ناڕه‌زایه‌تیه‌کانی ئێستای خه‌ڵک ئامانجێکی تری به‌دواوه نییه. که‌مال که‌رکوکی هێنده شۆڕشی تونس و میسر لهئهندێشهیدایه تا وه‌ک چه‌کێكی فریوکاری به‌ده‌ستیه‌وه بیگرێ بۆ به‌لاڕێدابردنی ناڕه‌زایه‌تی خه‌ڵک وسه‌نگه‌ر گواستنه‌وه‌یان. ئه‌گینا کێ هه‌یه ده‌رک به‌و ڕاستیه نه‌کات که‌مه‌سه‌له‌ی که‌رکوک وناوچه‌دابڕاوه‌کان بۆ که‌مال که‌رکوکی وده‌سه‌ڵاته‌که‌ی که20 ساڵه کردویانه‌ته بابه‌تێکی ته‌بلیغاتی، جگه‌له ڕاگرتنی خه‌ڵکی کوردستان له‌شه‌ڕو ده‌عوای قه‌ومیدا له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌تی مه‌رکه‌زی، چ ئه‌نجامێکی تری به‌دواوه بووه. به‌ڵام خه‌ڵی کوردستان زۆر له‌م پڕوپاگه‌ندانه‌ی ده‌سه‌ڵاتداران هوشیار ترن ئه‌وان که‌جیاوازی وقهڵشتی چینایه‌تی خۆیان له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاتداراندا هه‌ستپێ کردووه وبه‌توندی چاره‌نوسی خۆیان به‌شۆڕشه‌کانی تونس ومیسره‌وه بهستوتهوه، بڕیاریانداوه که‌سه‌رانی بزوتنه‌وه‌ی کوردایه‌تی و ده‌سه‌ڵاته‌که‌یان به‌خه‌باتی خۆیان، له‌به‌رده‌م هه‌مان چاره‌نوسی بن عه‌لی وحوسنی موباره‌کدا دابنێن. ناوه‌ڕاستی حوزه‌یران/2011 Noori Bashi Email: [email protected] Kurdistan Mob: 0094 770 142 0450 Entry filed under: نوری به‌شیر.
<urn:uuid:4be5e0d8-4493-4c73-8cd3-84994a620cca>
CC-MAIN-2017-09
https://werash.wordpress.com/2011/06/19/1786-2/
2017-02-19T16:29:46Z
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2017-09/segments/1487501170186.50/warc/CC-MAIN-20170219104610-00450-ip-10-171-10-108.ec2.internal.warc.gz
ckb
0.984732
Arab
6
{"ckb_Arab_score": 0.9847316145896912, "sdh_Arab_score": 0.010760726407170296}
که‌ناڵی ته‌له‌فیزیۆنی ئه‌لجه‌زیره‌ی عه‌ره‌بی ڕۆژی یه‌کشه‌ممه په‌یامێـکی ده‌نگی په‌خش کرد که گوایه هی بن لادنی ڕێبه‌ری کۆمه‌ڵی تێرۆریستی ئه‌لقاعیده‌یه و تیایدا به‌رپـرسـیارێتی کۆمه‌ڵه‌که‌ی ڕاده‌گه‌یه‌نێت له‌و هه‌وڵه سه‌رنه‌که‌وتووه‌ی ڕۆژی کرسمس درا بۆ ته‌قاندنه‌وه‌ی فڕۆکه‌یه‌کی ئه‌مه‌ریکی. هه‌روه‌ها له په‌یامه‌که‌دا هاتووه که‌وا قاعیده له هێرشـه‌کانی بۆ سه‌ر ئه‌مه‌ریکا به‌رده‌وامده‌بێت هه‌تا پـشـتیوانی له ئیسرائیل بکات. ده‌شڵێت هه‌تا فه‌له‌سـتینیـیه‌کان هه‌ست به ئارامی و ئاسایش نه‌که‌ن ئه‌وا ئه‌مه‌ریکاش باری ئاسایشی پارێزراو نابێت. یه‌ک له ڕاوێژکارانی کۆشـکی سپـی David Axelrod به که‌ناڵی ته‌له‌فیزیۆنی CNN ی گوت په‌یامه‌که پاساوێـکی بێ مانای هێناوه‌ته‌وه بۆ کوشـتنی به کۆمه‌ڵی خه‌ڵـکی بێ‌تاوان. گوتیشی ئه‌مه‌ریکا ناتوانێت ده‌موده‌ست پـشـتڕاستی بکاته‌وه ئه‌وه ده‌نگی بن لادنه، به‌ڵام له شـێوازی تۆمارکراوه‌کانی پـێشـووی ئه‌و ده‌چێت. جێی ئاماژه پـێـکردنه له ڕۆژی کرسـمس، واته 25 ی مانگی دوازده، که‌سێـکی نایجیری ته‌مه‌ن 23 سـاڵ به ناوی عومه‌ر فاروق عه‌بدولموته‌ڵیب هه‌وڵی ته‌قاندنه‌وه‌ی فڕۆکه‌یه‌کی دا که نزیکه‌ی 300 که‌سی هه‌ڵگرتبوو و له ئهمسـتردامی هۆڵه‌نداوه به‌ره‌و شـاری دیترۆیتی ویلایه‌تی میشگنی ئه‌مه‌ریکاوه ده‌فڕی.
<urn:uuid:c9596662-f9a8-43d2-ba24-c1d5c7d20b59>
CC-MAIN-2017-09
http://www.dengiamerika.com/a/a-58-2010-01-24-voa2-89239237/956279.html
2017-02-24T08:02:28Z
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2017-09/segments/1487501171418.79/warc/CC-MAIN-20170219104611-00502-ip-10-171-10-108.ec2.internal.warc.gz
ckb
0.999342
Arab
8
{"ckb_Arab_score": 0.9993420243263245}
|ابو علي الكردي| المدير عدد المساهمات : 4912 تاريخ التسجيل : 01/09/2013 العمر : 55 الموقع : أربيل |موضوع: ماسۆنیه‌ت / كورته باسێكی مێژوویی - حسن بارام الأحد أكتوبر 16, 2016 7:46 pm|| | ماسۆنیه‌ت كورته باسێكی مێژوویی نووسه‌ر: حسن بارام چاپی سێیه‌م 2015 بڵاوكار: ناوه‌ندی هزر - هه‌ولێر ئه‌م پێشه‌كیه له ماڵپه‌ڕی ڕزگاری وه‌رگیراوه به سوپاسه‌وه : http://www.rizgary.com/masoniat له‌بنه ڕه تدا یه ک ته نزیمی سڕیه ، ڕه مز و تیرۆریستی یه هودیه . هه ده فی ئه سڵی ئه م ڕێگایه،سوڵته ی یه هوود به سه ر جیهاندایه ، خه ڵک ده عوه ت ده کات بۆ ئازادیه کی بێ قه ید و شه رت و ئه یه وێت هه موو که س تێبئاڵێنێ به فه ساد . ئه م هه ده فه ی له ژێر شوعاری درۆزنانه یی ( ئازادی ، براده ری ، مساومه ت ، ئینسانیه ت ) زینه تی پێ دراوه . زۆرترین ئه ندامه کانی به هێزترین خه ڵکن له ڕووی مالیه وه ، ئه م ماسۆنیانه کۆڕی زۆر زۆر گه وره ده به ستن له هه موو سه رتاسه ری جیهان وه هه وڵ و کۆشش یان دروست کردنی یه ک کۆماری دیموکراسی جیهانیه له سه رتا سه ری ئه رز . دروست کردن و شه خسیه ته گه وره کانی ماسۆنیه ت : ئه م ته نزیمه له ساڵی 44زاینی به هۆیی شه خسێک به نێو‌و هیرودوس اکرینا یه کێک له پادشاکانی ڕۆمی قه دیم به مه شوه ره تی شوورای یه هودی وه ک حیران ابیوت و مواب لامی درۆست کرا . ماسۆنیه ت له یه که م ڕۆژه وه به ره وو فێڵ کردن و تیرۆر ڕۆیی ، ته نانه ت ڕه مزو ناوه کانی بۆ ترساندنی خه ڵک هه ڵده بژارد وه کوو ناوی ( په یکه ره که یی ئۆرشه لیم ) که مه به ستیان له سه ییدونا سوله یمان بوو له به ر ئه وه ی سه ییدونا سوله یمان پاشایه کی جیهانی بوو . حاخام لاکویز له م بواره دا ده ڵێت : ماسۆنیه ت له تاریخ ، ده ره جه ، ته عالیم ، که لیمات و شه رحه کانی خۆی له یه که وه تا ئه خیر هه مان یه هودیه . له مێژوی په ی‌دا بوونیه وه نیسبه تێکی شاره وه یی هه بووه . به ڵام ڕاجحترین دامه زراندنیان له 43 زاینیه ماسۆنیه ت له یه که م جار که دروست کرا به قووه تێکی شاراوه ناسرا بوو و هه ده فیان دوژمنایه تی له گه ل نه سرانیه کان بوو که نه هێڵن دینیان په خش بێته وه له جیهاندا . هه ر چه ند له یه که م جاره وه به قووه تێکی شاراوه ده رکه ووتن و دوایی چه ند سه ده یه ک کرا به ماسۆنیه ت بۆ ئه وه ی له ناوی داهێنه ری ئازادی ئیستیفاده که ن و خۆیان ده ڕازانده وه به شوعاری جوان. مه رحه له یی دووهه می ماسۆنیه ت له ساڵی 1770 زاینی به هۆی( ا‌دم وایز هاویت ) مه سیحه کی ئه ڵمانی ده ستی پێ کرد . ئه م شه خسه له مه سیحیه ت مولحید بوو وه به ره وو ماسۆنیه ت ڕۆیی . ئه و هه موو خه ریته و نه خشه ی ماسۆنیه تی دروست ده کرد بۆ زاڵ بوون به سه ر جیهاندا . وه توانیان ته قریبه ن دوو هه زار که س له گه وره ترین سیاسه تمه داران و م‌و فه کرانی جیهانی فریوو ده ن وه به خۆیانه وه ڕایان گرن له كۆڕێکی گه وره به نێو‌و کۆڕی شه رقی ئه وسه ت له م کۆڕه گه وره یه دا هه ر هه موویان سه ری ته سلیمیان دانا وه بوون به خاوه نی چه ند شوعار بۆ فریوو دانی خه ڵک ته نانه ت کۆمه ڵێک له موسوڵمانان که وته شوێنیان . میرابو یه کێک بوو له شه خسیه ته گه وره کانی ئینقلابی گه وره ی فه ره نسا که له وان بوو . یه کێکی که له وان ، مازینی ئیتالیایی بوو که دوای مه رگی وایز هاویت هه موو به رنامه کان ئه وو زیندوی ده کردنه وه . شه خسیه تی سێهه م ژنراڵێكی ئه مریکی بوو به ناو‌و ، البرت مایک که له جه یش و ئه رته ش ده رکرا بوو وه ڕق و بوغزی خۆی ده باراند به سه ر خه ڵک له که ناری ماسۆنیه ته وه . وه یه کێک بوو له دروست کردنی خه ریته ی وێرانی . لاف اریدج که له کۆڕی سالی 1885 له شاری ئالیتیش له نێو‌و خه ڵکی ئه ڵمانی ، ڕوسی ، ئیسپانی ، ئینگلیزی ، فه ره نسی به سه راحه ت ووتی : ئینسان ئه بێت به سه ر خوا زاڵ ببێت ، وه له گه ل خوا شه ڕ بکرێت ئاسمانه کان ئه بێ بدڕێنین . ماتسینی جوزینی 1805-1872 بوو. جان جاک ڕۆسۆ له فه ره نسا . جرجی زیدان له میسر . کارل مارکس . انجلیز یان ئینگلس ئه م دوو که سه یی ئه خیریان له ڕیزی 33 هه م که س بوون . دوو که س که له مه جلیسی به ریتانی به ماسۆنیه ت په یوه ست کران وه که سانێک بوون که به سڕی به رنامه کانی ماسۆنیه تیان دا ده هێنا . که ته رحێکی فیکری کومه نیستی بوو :ئه فکار و ئیعتیقاداتی ماسۆنیه ت له خوا ، پێغه مبه ران ، کتێبه ئاسمانیه کان ، وه هه موو ئه وو شتانه یی که مرۆڤ توانایی بینینی نیه وه کوو مه لاییکه ئینکاری لێده که ن وه ده ڵێن خورافاته بۆ دوور کرنی دینه کان و جودایی دین له ژیاندا که وتوونه ئیش شه ڕ کردن له گه ڵ یاساکانی وڵاتان و هێنانه پێشه وه ی یاسای خۆیان له به ین بردنی قه ید و شه رتی نزیک بوونه وه ی جنسی و به کار هێنانی ئابڕوی ئافره تان بۆ هه ده ف . جوداکردنی ئه وو میله تانه یی که یه هود نین وه تێئاڵینیان به یه که وه تا خۆیان ده گه ن به موراد . گرووپه جودایی خوازه کان موسه له ح ده که ن و ئه وانی که دژی ئه مان به کار دێنن . ژه هری ئیختلاف و شه ڕی نێوان وڵاتان دروست ده که ن و گرووپه بچوکه کان هان ده ده ن به مـوبارزه کردنیان . ئیخلاقی ڕه سه ن ، فیکری ، دینی وێران ده که ن و خه تی پێدا دێنن و ئیلحاد و تیرۆر دێنه نێوان میله ته کان. به رتیل به کار دێنن له ڕێگای ماڵ و جنس بۆ ئامانج ، به تایبه ت به رامبه ر به وانه یی ئیشێکی حه ساسیان هه یه تا ده که وێته خزمه ت ماسۆنیه ت . له ته فه کوری ماسۆنیه ت هه ده ف وه سیله ته وجیه ده کات ( یه عنی ئه گه ر بته وێت به هه ده ف بگه یت ئه توانی له ڕێگای نا مه شروع ئیستیفاده که یت . ئیسلام هه ده ف به موقه ده س ده زانێت وه وه سیله که شی له ڕێگای مه شروع و موقه ده سه وه به کار دێنێت . سه یته ره یه کی ته واوه تی له سه ر ئه وو که سه یی که ده که وێت داوویان و بیانه وێت به کاری بێنن به هه موو شێوازێک و شه خس نه توانێت سه رکه شی کات له ئه وامرانه یی که بۆیی دانراوه . ئه گه ر که سێک خۆیی دوور کاته وه له ماسۆنیه ت و به رده وام نه بێت . ئه وه ژیانی خۆیی له ده ست ده دات به ره وو مه ر‌گ . سوڵته به سه ر باڵاده ستانی کۆماری وڵاتان ، تا به هۆی ئه وان به هه ده ف بگه ن . سوڵته به سه ر ئه وانه یی که خاوه نی شه هاده یه کی جیهانین له رووی عیلمی و ته خه سوس تا نه خشه کانیان پێش که وێت . سوڵته به سه ر ئیعلامی عمومی جیهان وه کوو ڕۆژنامه ، نه شری سه قافه ، ڕادیۆ ، ته له فزیۆن تا بتوهانن فیکری به شه ری کونترۆڵ که ن وه کوو ڕادیۆی بی بی سی به ته واوه تی ماسۆنیه ته . بڵاوو کردنه وه ی هه واڵی جیاواز ، درۆی مه عقول دروست کردن ، و شاردنه وه یی حه قیقه ت له خه ڵک . ده عوه ت کردنی کوڕان و کچان بۆ فه حشا کردن ، دروست کردنی ئه سباب و خۆش کردنی زه مینه بۆ گومڕاکردنیان ، ئیهانه ت کردن به کۆ بوو نه وه یی بنه ماڵه یی تا ئه ساسی خانه واده یی له به ین به ن . ده عوه ت کردنی خه ڵک بۆ له به ین بردنی وه چه یی داهاتوو و مانیع بوونیان له منداڵ بون له نێوان موسوڵمانان به تایبه ت . سه یته ره به سه ر ئیداره و ده وامه کانی به ینه لمله لی ، وه کوو دایه ره و ئیدار ه ی ته علیم و ته ربیه و هتد… به رزترین ده ره جه کانی ماسۆنیه ت : ماسۆنیه کان ئه بێ سێ مه رحه له ببڕن: 1- ته مه ن کوورته چاوو به سراوه کان . 2- ماسۆنی پاشایی : که سێک به م ده ره جه ده گات که پشتی کردووبێته دین و میله ت و ده وڵه ت وه ته نها له خزمه تی یه هودا بێت . وه کوو چرچیل ، به لفوور و ده سلاتدارانی ئه مریکی . 3- ماسۆنیه تی که ونی : ئه م مه رحه له یه گۆپکه ی به رزی ماسۆنیه ته . هه موو ئه فرادێکی ئه م مه رحه له یه به تواووی مه عنا یه هوودین و ئه مانه خاوه نی بڕیارن وه کوو هه رتزل . وه رگرتنی ئه ندام نوێ له ژوورێکی ترسناک به ڕێوه ده برێت ، به چاوو به سراوه یی ده برێته خزمه تی باڵاده ستی گه وره ، کاتێک که قه سه م ده خوات به مه حفوزکردن سڕه کانیان چاوه کانی ده که نه وه وه له ده ووروو به ری خۆی کۆمه ڵێک موسه له ح ده بینیت . کتێبی ته ورات له به رده می ده بێت ، له ژوورێکی پڕ له جومجومه ی سه ری ئینسان بۆ ئه وه ی ترس و ڕوعبێک بخه نه نێو‌و دڵی ئه م ئه ندامه تازه . و زۆربه ی ئینقلابه چه پیه کان له ژێر ده سه ڵاتی ئه ماندان له ژێره وه و به رنامه یان بۆ له به ین بردنی ئیسلامه له ئه ساس دا ته نانه ت ده ستیان هه بوو له دوور کردنی سولتان عبد الحمید که ئاخرین خه لیفه یی موسولمانان له سه ر حوکم وه چه ند ئینقلابی جیهانی له ژێر چاودێری ئه وان‌دا بوو وه ک ئینقلابی گه وره یی فه ره نسی و ئینقلانی مودڕنی به ریتانی . ماسۆنیه ت به ته واوی ئه ندامه کانی شه رتێکی هه یه که دوور بن له نزیک بوونی میله ت و دین وه ته نها ڕێگایان فه رمانڕه وایی کردن بێت که ماسۆنیه ت . مه رحه له کانی ماسۆنی خۆی 33 ده ره جه یه وه خاوه نی په ڕگال و گۆشه یه کن ، چونکوو ئه م دووانه سومبولیانه چونکو باوه ڕیان وایه ئه م دوو شته هه ندسیه په یوه ندی هه یه به موهه ندسی سه ییدونا سوله یمان . ماسۆنیه کان که لیمه ی ( یا مهندس الاعظم للکون ) ئه ی موهه ندسی گه وره ی جیهان زۆر به کار دێنن . هندێکیان ده ڵێن مه به ستمان له خوایه له م که لیمه یه ، یان مه به ستیان له " حیرامه " که هه یکه لی سه ییدونا سوله یمانی دروست کردوه . ڕیشه ی فیکری و عه قیده ی ماسۆنی : له تێڕوانینی فیکری و هه ده ف و فه لسه فه ڕیشه ی ئه سڵی ماسۆنیه ت بۆ یه هووده وه یه هوودیه و توانیان خیلافه تی ئیسلامی له به ین به ن له کاتێکا چوونه خزمه تی سولتان عبد الحمید بۆ فرۆشتنی فه له ستین به ماسۆنی که دوایی به پیتی ئه وان سولتان له سه ر حوکمی خیلافه ت نه ما و له ساڵی1965 له میسر که شف کران که جاسوسی ده که ن بۆ ئیسراییل . ماسۆنیه ت له گه ڵ هه موو دینێک دا دووژمنی هه یه و شوعاره کانی هه موو سڕی بوون بۆ تێکدانی کۆمه ڵگه . که خۆش به ختانه دینداره کانی ئیسلام بێدارن به ڵام نابێت مه غرووریش بین . ئه بێت نێوانمان تووند تر که ین وه هه ده ف و ڕێگای سه ره که وتنمان که ڕێبازی ئیسلامه بیپارێزین و ڕوونی که ین له هه موو موسوڵمانێک که فریووی یه هودیه ت نه خۆن . ئیسلام وازح و ڕوونه وه ترسی له هیچ کۆمه ڵگه یه ک نیه به ڵام ماسۆنی خۆیان خستۆته ژێر په رده یه کی شاراوه ی ڕه ش چونکوو فیکرێکی به شه ریه وه هزری به شه ری زوو هه ره س دێنێت و ته نها قورئان و سوونه ڕێگای داگرتنی كتێبه‌كه ======= لێروه كتێبه‌كه داگره
<urn:uuid:e9b87bf6-8f9f-4693-989f-007a4c5c8ed1>
CC-MAIN-2017-09
http://iqra.ahlamontada.com/t4789-topic
2017-02-21T14:15:14Z
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2017-09/segments/1487501170741.49/warc/CC-MAIN-20170219104610-00410-ip-10-171-10-108.ec2.internal.warc.gz
ckb
0.964044
Arab
22
{"ckb_Arab_score": 0.9640438556671143, "sdh_Arab_score": 0.02203240618109703}
پاش پێنج ساڵ له ماڵئاوایی کردنی مامۆستا شێخ عیزه‌دین حوسه‌ینی، ئه‌مرۆ مرۆڤێک وه‌کو ئه‌و له ناو کوردا چۆن یاد ده‌کرێته‌وه؟ ئه‌حمه‌د ئه‌سکه‌نده‌ری شاره‌زای کاروباری ئێران و رۆژهه‌ڵاتی ناوهراسی له هه‌ڤپه‌یڤینێکدا له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا ده‌ڵێت" به داخه‌وه ئه‌و جۆره شیاوی ئه‌وه وه ئه‌و جۆره‌ی که جێگه و پێگه‌ی ئه‌و له کۆمه‌ڵگای کوردی‌دا بوو بیری لێ نه‌کراوه‌ته‌وه وه به تاێبه‌تی که‌سایه‌تیه‌کی وه‌کو ئه‌و که سنوور به‌زێن بوو، واته که‌سایه‌تی و بیر و بۆچوونی هه‌ر له رۆژهه‌ڵاتی کوردستان به‌ڵکو له‌به‌ر ئه‌وه‌ی دڵی له لای هه‌موو به‌شه‌کانی تری کوردستانیش بوو، ده‌بوو وه‌کو که‌سایه‌تیه‌کی کوردستانی زۆر له‌وه زیاتر که هه‌یه رێزی لێ بگێری، هه‌رچه‌ند دیاره رێزیشی لێ گیراوه و هه‌رچه‌ند ئه‌زانم له لای که‌سانێکی زۆریش به‌رێزه، به‌ڵام دیاره من چاوه‌روانی له‌وه‌زیاترم ئه‌کرد. سه‌باره‌ت به‌وه‌ی وه‌کو مرۆڤێک وه‌کو مه‌لایه‌کی ئاێینی چ شتێکی نوێ هێنایه کۆمه‌ڵگای کورده‌واریه‌وه ده‌ڵێت من پێم وایه جورئه‌تێکی بوو وه کۆمه‌ڵه کاری تری کرد که که‌سانی تر له‌وانه بوو له خه‌ڵوه‌تی خۆیاندا وه یاخود له ژوورێکدا بۆ 5 – 6 که‌س باسی بکه‌ن یان بۆ 10 – 15 که‌س به‌ڵام مامۆستا شێخ عیزه‌دین له‌سه‌ر ته‌لفزیۆن و له رۆژنامه و له‌سه‌ر ساێتهکاندا له کاتی دیدار و چاوپێکه‌وتندا ئه‌گووت، یه‌کێکیان ئه‌وه بوو به‌رامبه‌ر به خورافات وه به‌رامبه‌ر به‌وه‌ی ئه‌و داره موقه‌ده‌سه وه یا ئه‌و شێخه گه‌وره‌یه با بچین بۆ لای بۆ فڵانه شت، ئه‌و یه‌کم به‌رامبه‌ر به‌و شتانه وه‌ستا وه ئه‌مه جورئه‌تی ده‌ویست که هه‌ر له 50 کان و 60 کانی میلادیه‌وه به‌رامبه‌ری وه‌ستایه‌وه. کاک ئه‌حمه‌د هه‌ر وه‌ها ده‌ڵێت مامۆستا زۆر باوه‌ری به کێشه‌ی سه‌رپۆشی و ئه‌و شتانه نه‌بوو، ئه‌و پێی وابوو ژن به‌شێکی هه‌ره گرنگی کۆمه‌ڵگایه وه به‌و ئه‌ندازه‌ی نێوه‌ی کۆمه‌ڵگایه ده‌بێ به‌و ئه‌ندازه له نێوه‌ی کۆمه‌ڵگا له هه‌موو شتێکی که‌ڵک وه‌ربگرێ. کاک ئه‌حمه‌د ده‌شڵێت شێخ عزه‌دین دهێووت من له پێشدا کوردم پاشان موسڵمانم، به‌ڵگه‌شی ئه‌وه بوو ده‌یووت کورد پێش ئیسلام بوه به‌ڵام ئیسلام پێش کورد نه‌بوه".
<urn:uuid:6ef70b27-a834-4aa5-9d3c-4635b6a18265>
CC-MAIN-2017-09
http://www.dengiamerika.com/a/2637361.html
2017-02-23T22:59:13Z
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2017-09/segments/1487501171251.27/warc/CC-MAIN-20170219104611-00110-ip-10-171-10-108.ec2.internal.warc.gz
ckb
0.999243
Arab
12
{"ckb_Arab_score": 0.9992430210113525}
ڕێبەرێـکی شیعەی عێراق ئاگاهی بە ڕێبەرانی حزبە سیاسیـیەکانی وڵاتەکەی دەدات کە ئەگەربێت و کۆسپ بخەنە بەردەم حەیدەر عەبادی سەرۆک وەزیری عێراق بۆ ئەنجامدانی چاکسازی لە حکومەتدا، ئەوا ڕووبەڕووی ناڕەزایی خەڵک دەبنەوە. ئاژانسی دەنگوباسی ڕۆیتەرز لە زاری شێخ ئەسعەد ئەلنەسیری نوێنەری موقتەدا ئەلسەدر بڵاویکردووەتەوە کە گوتویەتی ئەگەر هاتوو عەبادی کۆمەڵێـک چاکسازی باشی خستە ڕوو و میللەت پـێی قایل بوو، بەڵام دەنگی پـێویستی لە پەرلەمان بەدەسـت نەهێنا، ئەوا ناڕەزایی بەڕێوەدەچێت لە دژی هەر پەرلەمانتارێـک دەنگی بۆ چاکسازیـیەکە نەدابێت. پاشان ئەلنەسیری گوتویەتی موقتەدا ئەلسەدر هەتا ڕۆژی شەممە مۆڵەتی بە عەبادی داوە حکومەتی تەکنۆکراتی خۆی ڕابگەیەنێت، ئەگەر نا ئەوا هەڵوێستێـکی دیکەیان دەبێت و شەممە ڕایدەگەیەنن و هەر تەنیا لە بەردەم ناوچەی سەوز مان ناگرن. بەڵام لە هەمان کاتدا داوای لە مانگرتووان کرد پابەندی ئاشتیانەی ناڕەزایـیەکانیان بن و تاکە کەسیانە ڕەفتار نەکەن. بەپـێی ڕاپـۆرتەکان گەندەڵی ئیداری لە عێراق وڵاتەکەی بە ئاقارێـکی زۆر خراپ‌دا بردووە و هەتا ئێسـتا هیچ هەنگاوێـکی جیدی بۆ نەهێشتنی نەنراوە هەرچەندە کاربەدەسـتانی باڵا هەمیشە باس لە هەوڵەکان بەو ئاڕاستەیە دەکەن. ڕێـکخراوی شەفافیـیەتی نێودەوڵەتی دەڵێت لە ساڵی 2015 عێراق لە پلەی 161 دا بووە لە کۆی 168 وڵاتی جیهاندا، واتە تەنیا 7 وڵاتی ئەو 168 وڵاتە زیاتر لە عێراق گەندڵی تێدایە.
<urn:uuid:88a84668-e6c6-4006-8bd9-b0441123d98d>
CC-MAIN-2017-09
http://www.dengiamerika.com/a/iraq-sadr/3254881.html
2017-02-19T14:21:48Z
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2017-09/segments/1487501169776.21/warc/CC-MAIN-20170219104609-00264-ip-10-171-10-108.ec2.internal.warc.gz
ckb
0.783836
Arab
12
{"ckb_Arab_score": 0.7838355302810669, "sdh_Arab_score": 0.14578846096992493, "hac_Arab_score": 0.07025045156478882}
یه‌كێتی ئه‌وروپا داوای له توركیا كردووه به ئاشـتیـیانه جیاوازیـیه‌كانی خۆی له‌گه‌ڵ عێراقدا چاره‌سه‌ر بكات. ئه‌م ڕاگه‌یاندنه‌ی یه‌كێتی ئه‌وروپا دوابه‌دوای داوایه‌كی گه‌وره ژهنهڕاڵـی توركیا هاتووه بۆ هێرشی له‌شـكری بۆ سه‌ر عێراق به‌مه‌به‌سـتی لێدانی سه‌رهه‌ڵـداوانی كورد. كریسـزتینا ناگی، ده‌مڕاسـتی گه‌وره ئه‌نجومه‌نی یه‌كێتی ئه‌وروپا، the European Commission ، ڕۆژی هه‌ینی گوتویه‌تی یه‌كێتی ئه‌وروپا كه له 27 وڵات پـێـكدێت زۆر به وردی و له نزیكه‌وه چاودێری كێشه‌كه ده‌كه‌ن، وه ده‌شڵێت یه‌كێتی ئه‌وروپا دان ده‌نێت به‌و ڕۆڵه‌ی توركیا له ناوچه‌كه‌دا ده‌یگێڕێت و هه‌روه‌هاش هیواداره هه‌ر جیاوازیـیه‌ك له ڕوانیندا ئه‌نكه‌ره له‌گه‌ڵ عێراقدا هه‌یه‌تی به ڕێـگای ئاشـتیـیانه چاره‌سه‌ر بكرێت. ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه گه‌وره ژه‌نه‌ڕاڵی توركیا گوتویه‌تی ئۆپه‌راسـیۆنی له‌شـكری دژی میلیشـیا كورده‌كانی توركیا له باكوری عێراق پـێداویسـتیـیهكی له‌شـكریـیه، وه گوتوشێتی هێشـتاش داوای ڕێـگه‌پـێدانی سـیاسـیـیانه نه‌كراوه بۆ كارێـكی له‌شـكری. وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكاش نیگه‌رانی خۆی ده‌ربڕیوه به‌رامبه‌ر ئه‌و ڕاگه‌یاندنانه‌ی گه‌وره ژه‌نه‌ڕاڵی توركیا.
<urn:uuid:78ca1a3c-5600-49a0-b265-3320c19a0f90>
CC-MAIN-2017-09
http://www.dengiamerika.com/a/a-58-2007-04-13-voa6-89196297/948479.html
2017-02-23T02:25:13Z
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2017-09/segments/1487501171070.80/warc/CC-MAIN-20170219104611-00140-ip-10-171-10-108.ec2.internal.warc.gz
ckb
0.945455
Arab
9
{"ckb_Arab_score": 0.945455014705658, "sdh_Arab_score": 0.05041225627064705}
چەند شتێک هەیە کە زۆرێک لە ژنان خوویان پێوەگرتووە، بەڵام پیاوان بەوشێوەیە نین. هەربۆیە باشترە ژنان لەم شتانەدا چاو لەپیاوان بکەن. جانتای قورس هەڵمەگرن: زۆرێک لە پیاوان تەنیا کلیل و مۆبایل و چەند شتێکی پێویست هەڵدەگرن، بەڵام زۆرێک لە ژنان جانتای قورس هەڵدەگرن. هەرچەندە پسپۆڕان ژنانیان لەوە ئاگادارنەکردۆتەوە، بەڵام ئەوە دەبێتە هۆی پشت ئێشەو قۆڵ ئێشەو مل ئێشە، هەربۆیە باشترە چاو لە پیاوان بکرێت. هەرگیز رێجیمی قورس مەکەن: کەمکردنەوەی ژەمە خۆراک لای بەشێوەیەکی پەڕگیر لەلایەن ژنانەوە پێڕەوی لێ دەکرێت، بەڵام پیاوان بەوشێوەیە نین، راستییەکەی ئەوە زیانی تەندروستیی هەیەو هەندێک کاتیش ئەنجامی پێچەوانەی دەبێت و ژنان پێی قەڵەو دەبن. جلی ئاسایی لەبەربکەن: لەبەرکردنی پانتۆڵی تەسک و پێڵاوی بەرز رەنگە ستایلێکی جوانت پێببەخشێت، بەڵام لە ماوەدرێژدا چەندین کێشەی تەندروستی بەدواوەیە، هەربۆیە جل باشترە کە ئیسراحەتی تێدا بکەیت نەک جوانی بخەیتە پێش هەموو شتێكەوە. وەرزش بکەن: روونە کە وەرزش سوودی زۆری هەیە، بەڵام پیاوان زیاتر لە ژنان بەشداری چالاکییە وەرزشییەکان دەکەن، باشترە بۆ پاراستنی جوانی لاشەو تەندروستییان، ژنانیش بەشداریی لە وەرزشدا بکەن. indiatimes.com - میللەت abortion pill buy online website i need to buy the abortion pill
<urn:uuid:dd38623b-d03f-441d-8031-9e0d5acd6f60>
CC-MAIN-2017-09
http://baxcha.com/detail.aspx?id=96842&LinkID=76
2017-02-26T14:48:51Z
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2017-09/segments/1487501172017.60/warc/CC-MAIN-20170219104612-00016-ip-10-171-10-108.ec2.internal.warc.gz
ckb
0.887287
Arab
3
{"ckb_Arab_score": 0.8872874975204468, "sdh_Arab_score": 0.08232177048921585, "hac_Arab_score": 0.030328664928674698}
ڕێکخراوی چاودێری مافەکانی مرۆڤ Human Rights Watch بەیانـنامەیەکی لە بارەی داخستنی ئۆفیسی ڕێکخراوی یەزدا لە شاری دهۆک بڵاوکردەوە و دەڵێت ئەمە قەوارەیەکی سیاسی نیـیە و تەنها بەرگری لە مافی ئێزدیـیەکان دەکات لە هەموو شوێنێـکی جیهاندا. ڕێکخراوەکە ئەمڕۆ چوارشەممە لە ماڵپەڕەکەی نووسیویەتی پاش نێوەڕۆی دووشەممە هێزێـکی ئاسایش داویانە بەسەر بارەگای سەرەکی ڕێکخراوی یەزدا لە دهۆک و فەرمانی داخستنی ڕێکخراوەکەیان داوە لەگەڵ ڕاگرتنی هەموو پـرۆژەکانی لە کەمپەکانی خەڵکی ئاوارە. بەلقیس ویڵی گەورە توێژەری ڕێکخراوی HRW لە عێراق دەڵێت کەسێـکی نزیک لە ڕێکخراوی یەزاد پـێی گوتووە پـێدەچێت ئەم بڕیارەی هەرێم لە ئەنجامی پـلانێـکی ڕێکخراوەکە بووبێت بۆ دابینکردنی پـێداویستی ژیان بۆ بە لایەنی کەم 3 هەزار خێزانی ئێزیدی لە شەنگال، ئەمەش وەک بەشێـک لە پـرۆژەیەکی گەورەی بەرنامەی پەرەپـێدانی نەتەوە یەکگرتووەکان (UNDP). ڕێکخراوی HRW دەڵێت دەسەڵاتدارانی هەرێم بەربەستیان خستووەتە سەر ناردنی خۆراک و سووتەمەنی و پارچەی ئۆتۆمبیل بۆ شەنگاڵ و دەڵێن مەترسیـیان هەیە لە کۆتاییدا ئەمانە بگەنە دەسـتی هێزەکانی پەکەکە لە شەنگال. بەلقیس ویڵی لە کۆتایی بەیانـنامەکە دەڵێت پـێویستە دەسەڵاتدارانی هەرێمی کوردسـتان بە باشی بیربکەنەوە لە ئاکامەکانی داخستنی ڕێکخراوی یەزدا. داواشی لێکردن بەپـێی وابەستەیـیە نێونەتەوەیـیەکانیان لەو بڕیارە پاشگەزببنەوە و کارئاسانی بۆ هەوڵەکانی پـێشکەشکردنی یارمەتی مرۆیی بکەن نەک کۆسپـیان لەبەردەم دابنێن.
<urn:uuid:bc1c2015-9a99-458e-a55c-f974a821df72>
CC-MAIN-2017-09
http://www.dengiamerika.com/a/kurdistan-yazda/3662706.html
2017-02-26T14:47:29Z
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2017-09/segments/1487501172017.60/warc/CC-MAIN-20170219104612-00016-ip-10-171-10-108.ec2.internal.warc.gz
ckb
0.882225
Arab
10
{"ckb_Arab_score": 0.8822248578071594, "sdh_Arab_score": 0.062309615314006805, "hac_Arab_score": 0.055441152304410934}
خوای گەورە پاداشتی خێرتان بداتەوە دەستخۆشیتان لێدەکەین، بەڕاستی کارێکی وادەکەن کە تا ئێستا ھیچ کەس و لایەنێک نەیان کردووە، بۆیە ھیوادارین ئەو دەزگایانەی کە دژایەتیتا دەکەن یان رێگەنادەن کە پەرتووکە چاپکراوەکانیان لەم سایتەیە دا بڵاو کەنەوە.. پەشیمان ببنەوە و پێداچوونەوەیەک بە ھەڵوێستیان بکەن خۆم بڕیارم داوە ھیچ کتێبێک لەو جۆرە کەسانە نەکڕم تا پێداچوونەوەیەکی واقیعیانە لەم بارەیەوە نەکەن لەکاتێکا بە تاسەوە حەزدەکەم کتێبەکانیان بکڕم وە لە بەرنامەشم بوو.. سەیرم دەکرد چ کتێبێکی ئەلیکتڕۆنی لەم مونتەدایە ھەیە زوو دانەیەکی کاخزیشم ئەکڕی واتە ئەم سایتە بۆتە ھۆی رکێشانی سەرنجی خوێنەر بۆ کتێبەکان نەک ئیفلاسبوونی بازڕگانەکان... بەھەر حاڵ ڕۆژێک دادێ کە ئەو کەسانە پەشیمان ببنەوە خاڵێکی تریش کە زۆر گرنگە، ئەم سایتە کتێبەکان بەخۆڕایی و بێ بەرامبەر داناوە نەداوای پارە دەکات و نە ھیچی تر.. بەڵام پێویستە ئێمەیش دەستخۆشی و کۆمێنتی بۆ بنێرین تا بەردەوام بن ھەرچەندە ئەوان ھانبدرێن پڕۆژەکە زیاتر بەرەو پێش دەچێت
<urn:uuid:6eb1f1f7-e469-47fc-b361-0623e053d321>
CC-MAIN-2017-09
http://iqra.ahlamontada.com/t4256-topic
2017-02-23T18:25:10Z
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2017-09/segments/1487501171209.83/warc/CC-MAIN-20170219104611-00577-ip-10-171-10-108.ec2.internal.warc.gz
ckb
0.972925
Arab
5
{"ckb_Arab_score": 0.972925066947937, "hac_Arab_score": 0.01848573237657547}
دەستکەوتەکانی خۆپیشاندانی مامۆستایان هەوار شاسوار خۆپیشاندانی مامۆستایان جیاوازییەکی زۆری هەبو لەگەڵ خۆپێشاندانەکانی تردا ، بە شێوەیەک ئەم خۆپیشاندانە سنوری دروشمەکانی مامۆستایانی بڕی بۆ ئاستی داواکارییە باڵاکان ، کە دەتوانرێت لەم چەند خاڵەدا باس بکرێت: 1. لەسەر ئاستی موچە نەک هەر گۆرانێکی ناچاری بەدەسەڵات کرد ئەگەر چی کەمیش بێت ، بگرە چارەکە موچەی نەدراوی پیشەکانی تریشی خستە بەردەم باس کردن ، بە شایستە داراییەکانیشەوە . 2. بێ خوێن و بێ چەک تونرا گەورەترین فشار دروست بکرێت. 3. پشتیوانی هێزی پێشمەرگە بۆ مامۆستایان دەستکەوتێکی زۆر گرنگ بو . 4. داواکاری بۆ بە نیشتیمانی کردنی دام و دەزگاکان یەکێک بو لەو داواکارییانەی کە هەر کات بکرێت دەستکەوتی ئەم خۆپیشاندانانە و شەقام دەبێت. 5. سەرۆکی سەپێنراوی ناشەرعی هەرێمی ناچار کرد کە داوا بکات یاسای سەرۆکایەتی باس بکرێت بە ئاوت کردنی خۆی ، ئەمەش فشاری مامۆستایان بۆ بەرز تر لە داخوازیەکانی مامۆستایان دەگەیەنێت . 6. بۆ یەکەم جار شەقام خۆی خۆی بو ، هیچ حیزبێک نەیتوانی خۆی بکات بەخاوەنی ئەتونم بڵێم لەم خۆپیشاندانەوە سەرەتای لە دایک بونی تاکی ئازاد بو بێ جیاوازی . 7. هەمو ڕەنگەکان وەک بەرژەوەندی نیشتمانی بەشداریان کرد . 8. هەمو حیزبەکانی ناچار کرد کە دان بە شکستی دەسەڵاتی خۆیاندا بنێن . 9. بەدەر لە مامۆستایان هەمو پیشەکان لە بەقاڵیکەوە تا کرێکارێک بەشداریان کرد لەم خۆپیشاندانە . 10. بۆ یەکەم جار شەقام گەورەتر بو لە حیزب . 11. دەتونم بڵێم سەرەتای دەستپیکردنی خۆپیشاندانی مەدەنیانەیە کە بتوانێت فشاری گەورە دروست بکات . 12. بۆ یەکەمین جار ژنان ڕۆڵی سەرەکی و کاریگەریان هەبو . 13. سەرەتای دەرکەوتنی کۆتای هێنان بو بەم جۆرە مۆدیلەی دەسەڵات . 14. ئەم خۆپیشاندانانەی مامۆستایان ئامانجی خۆی پێکا ، بگرە سەرەتایەک بو بۆ پێکەوە گرێدانی خەمی پیشەکان ، وای کرد ئەگەر پیشەیەکی تر خۆپیشاندان بکەن ئەوا هەمو پیشەکان پاڵپشتی بکەن . 15. یەکەم لە دایک بونی ناڕەزای و شەقامی نیشتمانی بو . 16. ئەوەی دەسەڵات کردی بۆ هەڵوەشاندنەوەی پەیوەندی کۆمەڵایەتی و لێکترازانی پیشەکان ، ئەم خۆ پیشاندانە ئەو پەیامەی گەیاند و وەک جارەسەرێک بوە هۆی پێکەوەگرێدانەوەی پەیوەندییە کۆمەڵایەتیەکان و پەیوەندیە پیشەییەکان ، پێچەوانەی پلانی دەسەڵات . 17. بۆ یەکەم جار بەرەی میللەت لە مامۆستایانەوە بو بە بەری میللەت بەرامبەر پاشکۆیەتی و جاشایەتی بۆ ولاتانی درواسێ . 18. دنگی خەڵک بو بە واتای دەنگی هەقیقی خەڵک.
<urn:uuid:c060663f-ec19-4cab-beba-1164a88a2bab>
CC-MAIN-2017-09
http://speemedia.com/drejaWtar.aspx?NusarID=359&Jmare=3355
2017-02-23T18:28:02Z
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2017-09/segments/1487501171209.83/warc/CC-MAIN-20170219104611-00577-ip-10-171-10-108.ec2.internal.warc.gz
ckb
0.975186
Arab
24
{"ckb_Arab_score": 0.9751858711242676, "sdh_Arab_score": 0.01773921400308609}
چالاکانی سوری ده‌ڵێن شه‌رکه‌رانی کورد و سه‌رهه‌ڵداوانی سوری له رۆژی سێشه‌ممه به گشتی ده‌ستیان به‌سه‌ر شارۆچکه‌ی سه‌ره‌کی سنوری گرێ سپێ دا گرتوون پاش وه‌ده‌رنانی شه‌رکه‌رانی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی. رێکخراوه‌ی چاودێری مافه‌کانی مرۆڤی سوری ووتی میلیشیاکان به‌ره‌و گونده‌کانی باشور و رۆژئاوادا هه‌ڵاتوون و ژماره‌یه‌کی زۆر مین له گرێ سپی دا چێندراوه. ده‌ست به‌سه‌راگرتنی شاره‌که‌دا له‌سه‌ر سنوری تورکیادا به واتای دابڕانی رێگای هات و چووی که‌ره‌سته‌ی گروپه‌که‌یه بۆ ره‌قه له باشور. میلیشیاکانی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی ئه‌و رێگایه‌یان بۆ قاچاغی چه‌ک و شهرکهرانیان بۆ ناوه‌وه‌ی سوریا به کار هێنا وه هه‌ر وه‌ها سه‌رچاوه‌یه‌کی سه‌ره‌کی بوو بۆ فرۆشتنی نه‌وه‌ت له بازاری ره‌ش دا. به هۆێ شهر له ناوچه‌که‌دا هه‌زاران له هاوڵاتیانی سوری چوونه‌ته ئه‌وبه‌ری سنوره‌کانه‌وه بۆ ناو تورکیا.
<urn:uuid:7c05ea73-185e-4b11-9098-3450522629b3>
CC-MAIN-2017-09
http://www.dengiamerika.com/a/2824644.html
2017-02-24T12:34:00Z
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2017-09/segments/1487501171608.86/warc/CC-MAIN-20170219104611-00198-ip-10-171-10-108.ec2.internal.warc.gz
ckb
0.998076
Arab
13
{"ckb_Arab_score": 0.9980759024620056}
مێزگرد: باشور و ئه‌رکه‌کانی له به‌رامبه‌ر کۆبانی و رۆژئاوا پاش هێڕشه‌کانی تیرۆریستانی رێکخراوه‌ی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی و داگێردنی شه‌نگاڵ و مه‌ترسی درووست بوون بۆ سه‌ر هه‌رێمی کوردستان، گه‌ریلاکانی باکور و رۆژئاوا گه‌ێشتنه هانای هاوڵاتیانی ئه‌و ناوچانه، به‌ڵام ئه‌مرۆ ئاێینده‌ی رۆژئاوا له مه‌ترسی دایه و وه‌کو باس ده‌کرێت باشور بێجگه له قسه هیچ کردارێکی دیار نییه! میوانانی به‌رنامه: دکتۆر رێبوار فه‌تاح چاودێری کاروباری رامیاری و شاره‌زای رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست وه رۆژنامه‌وان هیوا گول موحه‌مه‌دی. دکتۆر رێبوار فه‌تاح: دیاره له‌وه ناچێت باشور هیچ کرده‌یه‌کی هه‌بێت، به راستی هیچ کارێکی نه‌کردووه بۆ به‌شداریکردن له رووداوه‌کانی رۆژئاوا. دیاره باشور کێشه‌ی ناوخۆیی زۆر زۆر هه‌یه، له نێوان هێزه سیاسیه‌کان، له‌گه‌ڵ به‌غدادا، له‌گه‌ڵ رژێمه‌کانی ناوچه‌که‌دا، ئه‌توانم بلێم باشور زۆر په‌رته، سه‌ر باری ئه‌وه‌ش بۆ نموونه سه‌رۆکی هه‌رێم زۆر ده‌مێکه نه‌بینراوه، ئه‌وه‌ش دیاره که‌لێنێکی سیاسی درووست کردووه. هیوا گول موحه‌مه‌دی: هه‌ڵوێسته‌کانی باشوری کورستان ته‌نانه‌ت له رووی تیوریشه‌وه زۆر لاواز بوه، به‌شێکی ئه‌وه‌یه که ئێمه له باشوری کوردستاندا ده‌سه‌ڵاتێکی یه‌کگرتوو، هێزێکی یه‌کگرتوو، له‌شکه‌رێکی یه‌کگرتوو، ناوه‌ندێکی یه‌کگرتوو، میدیایه‌کی یه‌کگرتوو وه هه‌ر وه‌ها حکومه‌ت و ده‌سه‌ڵاتێکی یه‌کگرتووشمان نییه، ئه‌مه‌ش واێکردووه هه‌ڵوێسته‌کان ، ده‌نگه‌کان، نارهزایتیهکان، هه‌ر به‌و شێوه‌یه که تا ئێستا بینیومانه به‌رامبه‌ر نه ته‌نها رۆژئاوای کوردستان به‌لکۆ به‌رامبه‌ر به به‌شه‌کانی دیکه‌ی کوردستان لاواز بێت، به‌ڵام به‌رامبه‌ر به نه‌ته‌وه‌کانی دیکه لاواز نییه.
<urn:uuid:b24aa340-55dd-44d6-824d-8e8ca89a651c>
CC-MAIN-2017-09
http://www.dengiamerika.com/a/2465292.html
2017-02-26T19:20:37Z
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2017-09/segments/1487501172050.87/warc/CC-MAIN-20170219104612-00550-ip-10-171-10-108.ec2.internal.warc.gz
ckb
0.972913
Arab
13
{"ckb_Arab_score": 0.9729130268096924, "sdh_Arab_score": 0.025377774611115456}
به‌پـێی هه‌واڵه‌کان کۆمیته‌ی هه‌موارکردنی ده‌سـتوری عێراق ده‌سـتیان کردووه به دوا خوێندنه‌وه‌ی ئه‌و گۆڕانکاریـیانه‌ی که له دهسـتورهکهدا کردوویانه. له‌و باره‌یه‌وه هاوکارمان به‌ڵـێن سـاڵح گفتوگۆی له‌گه‌ڵ فریاد ڕه‌واندزی ده‌مڕاستی هاوپه‌یمانێتی کوردسـتان له په‌رله‌مانی عێراق کردووه، ده‌توانن گوێبیسـتی بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 7:15 خوله‌كه.
<urn:uuid:95eeabaf-cb75-41df-b38f-cc489e12129b>
CC-MAIN-2017-09
http://www.dengiamerika.com/a/a-58-2009-05-13-voa5-89231147/954641.html
2017-02-28T00:51:57Z
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2017-09/segments/1487501173872.97/warc/CC-MAIN-20170219104613-00074-ip-10-171-10-108.ec2.internal.warc.gz
ckb
0.992268
Arab
7
{"ckb_Arab_score": 0.9922681450843811}
میدیای ده‌وڵه‌ت له چین ڕاده‌گه‌ێنێت زیاتر له هه‌زار و دووسه‌د کارمه‌ندی چینی که له شاری سامه‌ڕای باکوری عێراق گیریان خواردبوو ده‌رباز بوون و چوون بۆ به‌غدا. ئاژانسی فه‌رمی شینوا ده‌ڵێت چینییه‌کان به سه‌لامه‌تی گه‌یشتوونه‌ته ئۆتێلێک له به‌غدا و له‌شکری عێراقیش ئاسایشی بۆ دابین کردوون. له ڕاپۆرته‌که‌ی ڕۆژی شه‌ممه‌دا ئاماژه به‌وه‌ش کراوه ئه‌و کارمه‌ندانه بۆ کۆمپانیایه‌کی ئه‌ندازیاری چینی له سازگه‌یه‌کی وزه‌ی سامه‌ڕا کاریان ده‌کرد، نزیک ئه‌و شوێنه‌ی که هێزه‌کانی ئاسایش شه‌ڕی دژ به چه‌کدارانی داعش ده‌که‌ن. له ڕاپۆرته‌که‌دا ئاماژه به‌وه نه‌کراوه چۆن ڕزگاریان بووه‌و کێ ده‌ربازی کردوون به‌ڵام گوتراوه 45 که‌سیان به هه‌لی کۆپته‌ر ده‌رچوون و ئه‌وانی تر به دوو گروپی جیاواز به پاس ده‌رکراون. زیاتر له 10 هه‌زار هاووڵاتی چینی له عێراق کار ده‌که‌ن.
<urn:uuid:fc9e3c9a-23b2-44ad-bdb9-e1720fbbf2cf>
CC-MAIN-2017-09
http://www.dengiamerika.com/a/1946998.html
2017-02-20T13:14:30Z
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2017-09/segments/1487501170562.59/warc/CC-MAIN-20170219104610-00582-ip-10-171-10-108.ec2.internal.warc.gz
ckb
0.992945
Arab
11
{"ckb_Arab_score": 0.9929446578025818}
سبه‌ی دووشه‌ممه وڵاتانی جیهان له کۆپنهاگن پـێـکڕا بۆ 12 ڕۆژی له‌سه‌ر یه‌ک کۆده‌بنه‌وه به مه‌به‌سـتی وتووێژکردن له‌سه‌ر بهگژادچوونهوهی گه‌رمی جیهانی. 192 ئه‌ندامی په‌یمانـنامه‌ی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان بۆ گۆڕانی که‌شوهه‌وا له ژێر فشـارێـکی به‌رده‌وامدان بۆ هێنانه کایه‌ی ڕێـکه‌وتنێـک به مه‌به‌سـتی کۆنتڕۆڵـکردنی گازه‌کانی ژینگه ناسـازدهکهن و پله‌ی گه‌رما به‌رز ده‌که‌نه‌وه. هه‌روه‌هاش فشـار بۆ ئه‌وه‌ی ڕێـکبکهون له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی وڵاتانی ده‌وڵه‌مه‌ند چه‌ندێـک کۆمه‌کی وڵاتانی هه‌ژار بکه‌ن بۆ ته‌کنه‌لۆژیای وزه‌ی خاوێن. به‌شـداربووان له‌م کۆنفرانسه نێونه‌ته‌وه‌یی‌یه‌دا هه‌وڵ ده‌ده‌ن بۆ په‌یمانـنامه‌یه‌کی نوێی نێونه‌ته‌وه‌یی له‌سه‌ر که‌مکردنه‌وه‌ی ڕێـژه‌ی ئه‌و گازانه‌ی ژینگه ناسازدهکهن تا جێی پهیمانـنامهکهی سـاڵی 1997 ی کیۆتۆ بگرێته‌وه که له سـاڵی 2012 دا به‌سه‌ر ده‌چێت. ڕۆژی شه‌ممه‌ش ده‌یان هه‌زار که‌س له سه‌رانسه‌ری ئه‌وروپادا خۆپـیشـاندانیان کردووه تا له‌م کۆنفراسه‌دا بڕیاری گونجاو و ڕاسـته‌قینه بدرێت.
<urn:uuid:9d224185-09d5-4a5b-8b5f-df552149c372>
CC-MAIN-2017-09
http://www.dengiamerika.com/a/a-58-2009-12-06-voa3-89235527/955507.html
2017-02-24T01:29:10Z
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2017-09/segments/1487501171271.48/warc/CC-MAIN-20170219104611-00458-ip-10-171-10-108.ec2.internal.warc.gz
ckb
0.999266
Arab
9
{"ckb_Arab_score": 0.9992663264274597}
بێگومان پاش ڕه‌وینه‌وه‌ی ڵێڵی، سه‌رپیچی و پێشلکارهیکان و چاره‌سه‌رکردنیان و ده‌رکه‌وتنی ده‌رئه‌نجامه کۆتاییه‌کان، پێکهێنانی حکومه‌ت له پێشدایه، هه‌رچه‌ند هێشتا هه‌موو لایه‌نه‌کان له‌و باره‌یه‌وه بێ ده‌نگن، به‌و ژماره ده‌نگانه‌ی که هه‌ر کام له لایه‌نه‌کان به ده‌ست هێناوون، تا چه‌ند پێکهێنانی ئه‌م حکومه‌ته کارێکی وا ئاسان ده‌بێت؟ رۆژنامه‌وان شاهو حوسه‌ێنی له هه‌ڤپه‌ێڤینێکدا له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مریکا ده‌ڵێت" به‌و ئامار و به‌و رێژه‌ی ده‌نگانه‌ی به‌سه‌ر لیست و پارتهکندا دابه‌ش بوه تۆزێک باری پێکهێنانی حکومه‌ت له په‌رڵه‌مانی چواره‌مدا ئاڵۆز کردووه به هۆێ ئاڵوگۆڕ له شوێن و پێگه‌ی پارته‌کان. کاک شاهۆ هه‌ر وه‌ها ده‌ڵێت پارتی دیموکراتی کوردستان بۆ پێکهێنانی حکومه‌ت به دووای لایه‌نێکدا ده‌گه‌رێت که هیژمونی و ده‌سه‌ڵاتی سوننه‌تی پارتی دیموکراتی کوردستان له هه‌رێم بپارێزی وه نهێخاته ژێر مه‌ترسیه‌وه و باشترین و گونجاوترین لایه‌نیش له دیدی پارتی دیموکرات بێگومان یه‌کێتی نیشتمانیه".
<urn:uuid:e9680b5b-2353-469d-b304-4cc407a7907c>
CC-MAIN-2017-09
http://www.dengiamerika.com/a/1757398.html
2017-02-27T13:44:16Z
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2017-09/segments/1487501172831.37/warc/CC-MAIN-20170219104612-00334-ip-10-171-10-108.ec2.internal.warc.gz
ckb
0.983743
Arab
9
{"ckb_Arab_score": 0.9837433695793152, "sdh_Arab_score": 0.014663631096482277}
سـوپای تورکیا ده‌ڵێت هێرشی ئاسـمانیـیان کردۆته سه‌ر باکوری عێراق له دژی سه‌رهه‌ڵـداوانی کورد که له هه‌وڵی به‌زاندنی سـنووردابوون. ڕۆژی هه‌ینی گوته‌بێژی له‌شـکری جه‌نه‌ڕاڵ مه‌تین گۆره‌ک ڕایگه‌یاند که له‌و ده‌مه‌ی سه‌رهه‌ڵـداوان ویسـتبوویان دزه بۆ ئه‌ودیو سـنووری تورکیا بکه‌ن دۆزراونه‌ته‌وه و ده‌رئه‌نجام زۆربه‌یان کوژران. ده‌سه‌ڵاتدارانی تورکیا تاوتوێی کرده‌ی نوێ ده‌که‌ن له دژی سه‌رهه‌ڵـداوانی کورد به تایبه‌تی دوای دوو هێرشی ئه‌م دوایـیه‌ی سه‌رهه‌ڵـداوان له دژی هێزه‌کانی ئاسـایشی تورکیا. پـێشـووتر ئه‌م هه‌فته‌یه په‌رله‌مانی تورکیا مۆڵه‌ت و ده‌سه‌ڵاتی بۆ له‌شـکری تورکیا نوێ کرده‌وه بۆ درێژه‌دان به هه‌ڵـمه‌ته له‌شـکریـیه‌کانیان بۆ ماوه‌ی سـاڵێـکی تر له باکوری عێراقدا. شـایانی باسه تورکیا عێراق به که‌موکورت تۆمه‌تبار ده‌کات سه‌باره‌ت به ڕاگرتنی سه‌رهه‌ڵـداوانی پارتی کرێـکارانی کوردسـتان په‌که‌که بنکه له کوردسـتانی عێراق، به‌ڵام ده‌سه‌ڵاتدارانی عێراق نکۆڵی له‌و تۆمه‌تانه ده‌که‌ن.
<urn:uuid:73ae9838-ce09-41f3-a7d9-bada4c9a6038>
CC-MAIN-2017-09
http://www.dengiamerika.com/a/a-58-2008-10-10-voa1-89215737/951656.html
2017-02-28T16:54:17Z
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2017-09/segments/1487501174167.41/warc/CC-MAIN-20170219104614-00510-ip-10-171-10-108.ec2.internal.warc.gz
ckb
0.996457
Arab
7
{"ckb_Arab_score": 0.9964573979377747}
<!-- IMAGE --> دکتۆر فوئاد مه‌عسوم سه‌رۆکی لیستی هاوپه‌یمانی کوردستان له په‌رله‌مانی عێراق ده‌ڵێت له‌و بڕوایه‌دا نیـیه ڕاگه‌یاندنی ئه‌نجامه‌کانی هه‌ڵبژاردن ببێته مایه‌ی گه‌ڕانه‌وه‌ی توندوتیژی بۆ عێراق و ده‌شڵێت ئاڵوگۆڕێکی ئاشتیانه‌ی ده‌سه‌ڵاتیش له عێراقدا به ڕێوه ده‌چێت. له میانه‌ی گفت و گۆیه‌کدا له‌گه‌ڵ هاوکارمان به‌ڵێن ساڵح ، د. فوئاد مه‌عسوم ده‌ڵێت ئامار کردنه‌وه‌ی ده‌نگه‌کانی هه‌ڵبژاردن به‌و شێوه‌یه‌ی لیستی ده‌وڵه‌تی یاسا داوای کردووه وه‌ک کۆمسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌کان گوتویه‌تی شێوه‌ی سه‌رله‌نوێ ئه‌نجام دانه‌وه‌ی هه‌ڵبژاردنه. ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی گفتوگۆكه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 6:20 خوله‌كه.
<urn:uuid:bd2c8c35-d592-4c79-8776-4fe0766d7bb6>
CC-MAIN-2017-09
http://www.dengiamerika.com/a/a-58-2010-03-22-voa4-89536067/957130.html
2017-02-28T16:49:26Z
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2017-09/segments/1487501174167.41/warc/CC-MAIN-20170219104614-00510-ip-10-171-10-108.ec2.internal.warc.gz
ckb
0.98673
Arab
8
{"ckb_Arab_score": 0.9867295622825623, "sdh_Arab_score": 0.011063381098210812}
کاربه‌ده‌سـتێـکی عێراق ڕۆژی چوارشه‌ممه گوتی کۆمه‌ڵێـک چه‌کدار خۆیان داوه به‌سه‌ر ماڵی پـزیشـکێـکی ژنی ناوداردا و کوشـتوویانه. کاربه‌ده‌سته‌که گوتیشی ئه‌و پـزیشکه به‌ڕێوه‌به‌ری نه‌خۆشـخانه‌ی علویهی ناوجه‌رگه‌ی به‌غدای پایته‌خت بووه که تایبه‌ته به له‌دایکبوونی منداڵان. چه‌کداره‌کان هاوسه‌ره‌که‌یان به‌سـتۆته‌وه، به‌ڵام نهیانکوشـتووه. له لایه‌کی دیکه‌وه کاربه‌ده‌سـتانی عێراق ده‌ڵێن له پارێزگای دیاله 8 سه‌ربازی عێراقی و 3 هاوڵاتی سیڤیل کوژراون. پـۆلیس ده‌ڵێت ڕۆژی چوارشه‌ممه گومهڵێـک چه‌کدار هه‌ڵیان کوتاوه‌ته سه‌ر ماڵێـک له شارۆچکه‌ی سه‌عدیـیه و 3 که‌سیان له ناویدا کوشـتووه. پاشـان ماڵه‌که‌یان بۆمبڕێژکردووه. کاتێـکیش هێزه‌کانی حکومه‌ت ده‌گه‌ن و خۆیان به ماڵه‌که‌دا ده‌که‌ن بۆمبه‌کان ده‌ته‌قینه‌وه و ده‌به‌نه مایه‌ی کوژرانی 8 سه‌رباز و برینداربوونی 4 ی دیکه.
<urn:uuid:210f052d-af31-47fd-8682-3efde84a37da>
CC-MAIN-2017-09
http://www.dengiamerika.com/a/iraq-11aug10-100467469/959954.html
2017-02-28T16:57:04Z
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2017-09/segments/1487501174167.41/warc/CC-MAIN-20170219104614-00510-ip-10-171-10-108.ec2.internal.warc.gz
ckb
0.996333
Arab
8
{"ckb_Arab_score": 0.9963328838348389}
سه‌رۆک بوش ده‌ڵێت جیهان له مه‌ترسیدا ده‌بێت ئه‌گه‌ر هاتوو ئێران چه‌کی ناوه‌کی هه‌بێت. سه‌رۆک بوش ڕۆژی شه‌ممه له پاکستان نیگه‌رانی خۆی به‌رامبه‌ر به نیازه ناوه‌کیه‌کانی ئێران دووپات کرده‌وه. ئه‌م تێبینیانه‌ی سه‌رۆک له ڕۆژێک پاش شکست هێنانی ووتوێژه‌کانی نێوان ئه‌وروپاییه‌کان و دانوستانده‌رانی ئێرانی هات. ڕێبه‌ره خۆرائاواییهکانیش ده‌یانه‌وێت ئاژانسی ووزه‌ی ئه‌تۆمی نێوده‌وڵه‌تی که بڕیاره ڕۆژی دووشه‌ممه له ڤیه‌ننا کۆببێته‌وه، ئه‌م کێشه‌یه‌ی ئێران ڕه‌وانه‌ی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان بکات به مه‌به‌ستی ئه‌گه‌ری چه‌سپاندنی گه‌مارۆی ئابوری له دژی ئێران. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریکا کۆنده‌لیزا رایس ده‌ڵێت ئه‌نجومه‌نی ئاسایش له‌وانه نیه گه‌مارۆی ئابوری یه‌که‌م وه‌ڵامدانه‌وه‌ی بێت بۆ ئه‌م کێشه‌یه.
<urn:uuid:1789e368-5a5b-4aa4-b1cf-6c34b51f16a8>
CC-MAIN-2017-09
http://www.dengiamerika.com/a/a-58-2006-03-04-voa7-89183512/946038.html
2017-02-19T16:34:03Z
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2017-09/segments/1487501170186.50/warc/CC-MAIN-20170219104610-00612-ip-10-171-10-108.ec2.internal.warc.gz
ckb
0.999014
Arab
9
{"ckb_Arab_score": 0.9990141987800598}
راپۆرته رۆژنامه‌وانیه‌كانی ئیتالیا گرنگیدانی یانه‌ی یۆڤانتۆس به ئهلیكسس سانچیزی یاریزانی یانه‌ی ئه‌رسیناڵی ئینگلیزی ئاشكراده‌كه‌ن تاكو بۆ یاریگای یۆڤانتۆس ئه‌رینا بیگوازنه‌وه. رۆژنامه‌ی تۆتۆ سپۆرتی ئیتاڵی رایده‌گه‌یه‌نێت كه یۆڤانتۆس چاودێری بارودۆخی سانچیز ده‌كات له‌گه‌ل ئه‌رسیناڵدا كه گرێبه‌سته‌كه‌ی له 2018 كۆتاییدێت و تا ئیستاش نوێنه‌كردۆته‌وه،هه‌وله‌كانی یۆڤی بۆ گواستنه‌وه‌ی سانچێز له كاتێكدایه كه پێده‌چێت ماریۆ مانزۆكیچ ریزه‌كانی بانكۆنیری جیبێلێت و یانه‌كه‌ش ده‌یه‌وێت بیكاته شوێنگره‌وه‌ی ئه‌و یاریزانه كه له ئیستادا ئاستێكی به‌رز له‌گه‌ل ئهرسیبناڵ پێشه‌كه‌ش ده‌كات و له كۆی 18 یاری پریمه‌رلیگ 12 گۆڵی تۆماركردوه. جێگه‌ی ئاماژه‌یه سانچیز له 2007 بۆ 11یاری له خولی ئیتاڵیدا كردوه پێش ئه‌وه‌ی رووبكاته به‌رشه‌لۆنه و ،دواتریش له 2014 په‌یوه‌ندی به ئه‌رسیناڵه‌وه كرد‌و چاوه‌رێده‌كرێت دووباره له ده‌رگای یۆڤانتۆسه‌وه په‌یوه‌ندی به كالچیۆوه بكاته‌وه 194 جار خوێندراوەتەوە 01/01/2017
<urn:uuid:5b777b3b-d9c7-4c0a-b3c6-63e7456eaf42>
CC-MAIN-2017-09
http://payam.tv/drejey-hewal.aspx?id=15503&LinkID=4
2017-02-22T02:54:18Z
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2017-09/segments/1487501170875.20/warc/CC-MAIN-20170219104610-00312-ip-10-171-10-108.ec2.internal.warc.gz
ckb
0.99242
Arab
4
{"ckb_Arab_score": 0.9924203157424927}
له ڕۆژه‌کانی 28 هه‌تا 30 له ئاکامی شه‌ڕ و تێکهه‌ڵچوونی نێوان پاسدارانی کۆماری ئیسلامی و ڕێکخراوه‌کانی کوردستانی ئێران که بریتین له حیزبی دیموكراتی کوردستانی ئێران، حیزبی دیموکراتی کوردستان و کومه‌ڵه‌ی زه‌حمه‌تکێشانی کوردستان 11 له کادر و پێشمه‌رگه‌کانیان له نێوخۆی کوردستانی ئێران‌دا گیانیان له ده‌ستدا. له وتووێژیکی به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مریکا له‌گه‌ل جه‌عفه‌ر حامیدی، توژێنه‌ری سیاسی و ئوستادی به‌شی زانست له زانکوی ولاتی نۆرۆژ له‌گه‌ڵ رێزدانان بو گیانی ئه‌و به‌خت کردوانه‌دا پێ له سه‌ر پـێویستی یه‌کگرتنی هیزه سیاسیـیه‌کانی ئێران له به‌رامبه‌ر کۆماری ئیسلامی داده‌گریت. ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی گفتوگۆكه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 16:30 خوله‌كه.
<urn:uuid:a491c0d1-0b14-4c44-8aab-2a7cf3f0daed>
CC-MAIN-2017-09
http://www.dengiamerika.com/a/a-58-2009-08-27-voa4-89234182/955182.html
2017-02-27T20:23:17Z
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2017-09/segments/1487501173761.96/warc/CC-MAIN-20170219104613-00540-ip-10-171-10-108.ec2.internal.warc.gz
ckb
0.986369
Arab
7
{"ckb_Arab_score": 0.9863688349723816, "sdh_Arab_score": 0.011453390121459961}
نەتەوە یەکگرتووەکان کار لەسەر بەرنامەیەک دەکات بە ناوی بەردەوامیدان بە ئامانجەکانی پەرەسەندن. ئەم بەرنامەیە وەها دانراوە کە تا ساڵی 2030 تەواوی ئامانجەکانی بپێکێت. نوێنەران لە زۆر وڵات و ناوچەی جیهانەوە بانگهێشتی دانیشتنێکی تایبەتی نەتەوە یەکگرتووەکان کرابوون کە هاوکاتی ڕۆژی جیهانی لاوان بووە. بانگهێشتەکان بەمەبەستی خستنەڕووی دید و بۆچوونەکان و وتووێژکردن بووە لەسەر ئەو دۆسێیانەی گرنگیان هەیە بۆ لاوان و چۆنیەتی بەرنامەڕیژیکردنیش سەبارەت بە گەیشتن بەو ئامانجانە لەو وادەیەدا کە بۆیان دیاریکراوە. لەم کۆبوونەوەیەی نەتەوە یەکگرتووەکاندا دوو نوێنەری کورد بەشدار بوون، لیزان کەمال، مامۆستای لە زانکۆی پۆلەتەکنیک و هەروەهاش ڕەند کاوە، باڵیۆزی لاوان و ڕێباز دانەری گەنجان بۆ نەتەوە یەکگرتووەکان. ئەو کۆبوونەوەیە چۆن بووە؟ ڕەوشی لاوان لە هەرێمی کوردستان چۆنە؟ لاوان چەندێک پشوودرێژییان هەیە و لە قەیرانی سیاسی هەرێمی کوردستانی عێراقدا لەڤ کوێدان؟ ڕەڤین دۆسکی، هاوکاتی سەردانەکەی لیزان و ڕەند بۆ دەنگی ئەمریکا، وێڕای ئەو پرسیارانە لە مێزگردەکەیدا ژمارەیەک پرسی تریشی لەگەڵ هەردوو میوان باسکردووە. وەڵامی ئەم پرسیارانە و ژمارەیەک پرسیاری تریش لە دەقی مێزگردەکەدایە:
<urn:uuid:8f6cb8df-6737-4ef6-91df-f64d67914f17>
CC-MAIN-2017-09
http://www.dengiamerika.com/a/3463948.html
2017-02-26T05:34:11Z
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2017-09/segments/1487501171936.2/warc/CC-MAIN-20170219104611-00625-ip-10-171-10-108.ec2.internal.warc.gz
ckb
0.929549
Arab
12
{"ckb_Arab_score": 0.9295490384101868, "sdh_Arab_score": 0.05166398733854294, "hac_Arab_score": 0.018788941204547882}
گه‌وره‌ترین گروپـی عه‌ره‌به سوننه‌كان له ناو په‌رله‌مانی عێراقدا ده‌ڵێن ئه‌وان وتووێـژه‌كانی گه‌ڕانه‌وه‌یان بۆ ناو حكومه‌تی به ڕێبه‌رایه‌تی زۆرینه‌ی شیعه ڕاگرتووه پاش ناكۆكیـیان له‌گه‌ڵ سه‌رۆك وه‌زیر نوری ئه‌لمالیكی له‌سه‌ر پـۆسـتێـكی وه‌زاری. به‌رپـرسێـكی به‌ره‌ی ته‌وافوق ده‌ڵێت به‌ڕێز نوری ئه‌لمالیكی دهستنیشـانكراوی گروپه‌كه‌یانی بۆ پـۆستی وه‌زیری پلاندانان ڕه‌تكردۆته‌وه. شـایانی باسه به‌ره‌ی ته‌وافوق له مانگی هه‌شتی سـاڵی ڕابردووه‌وه له حكومه‌تی یه‌كگرتووی نیشـتیمانی عێراق كشـاونه‌ته‌وه، ده‌ڵێن حكومه‌تی به ڕێبه‌رایه‌تی شیعه دانه‌واندنی پـێوست بۆ كه‌مینه سوننه‌كان ناكات. له هه‌واڵه‌كانی تردا، ڕۆژی سێشه‌ممه مه‌لای توندڕه‌وی شیعه موقته‌دا ئه‌لسه‌در داوای ده‌ربڕینی ناڕه‌زایی كردووه به‌رامبه‌ر به ئه‌گه‌ری مۆركردنی ڕێـكه‌وتنـنامه‌یه‌ك له نێوان ئه‌مریكا و عێراق كه ڕه‌نگه بـبێته مایه‌ی مانه‌وه‌ی درێژخایه‌نی هێزه‌كانی ئه‌مریكا له عێراق. موقته‌دا ئه‌لسه‌در داوای له عێراقیـیه‌كان كرد ڕۆژی هه‌ینی خۆپـیشـاندانی ناڕه‌زایی ڕێـكبخهن تاكو حكومه‌تی عێراق دانوسـتاندنه‌كانی له‌گه‌ڵ وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا كۆتایی پـێدههێنێت.
<urn:uuid:4cbfe6d7-f519-4e13-b36e-40d579cc43fc>
CC-MAIN-2017-09
http://www.dengiamerika.com/a/a-58-2008-05-28-voa1-89211372/950684.html
2017-02-22T08:30:35Z
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2017-09/segments/1487501170925.44/warc/CC-MAIN-20170219104610-00194-ip-10-171-10-108.ec2.internal.warc.gz
ckb
0.979403
Arab
8
{"ckb_Arab_score": 0.9794028997421265, "sdh_Arab_score": 0.018950236961245537}
له هێڕشی یاخی بوه‌کاندا له سه‌رانسه‌ری عێراق 33 که‌س کوژراوون له هێڕشه جیاوازه‌کاندا له سه‌رانسه‌ری عێراق 33 که‌ش کوژراوون و ده‌یان که‌سانی تریش بریندار بوونه. توند و تیژیه کوشنددهکانی رۆژی دووشه‌ممه له سوێره بوه له باشوری به‌غدا، له‌و ده‌مه‌ی تهقینهرێکی خودکوژ ماشینه لادنهکهی به خاڵێکی پشکنینی پۆلیسدا کێشاوه و به لای که‌م 10 که‌سی کوشتووه و 17 که‌سی تریشی بریندار کردووه. هه‌ر وه‌ها له شاروچکه‌ی مه‌دائن ته‌قێنه‌رێکی خۆدکوژی تر خۆێ کێشاوه به خاڵێکی پشکنینی له‌شکه‌ر و دوو سه‌رباز ده‌کوژێت و پێنجی تریش بریدار ده‌کات. بۆمبێکی لێوار رێگا له شارۆچکه‌ی مشاهده سه‌ربازێکی عێراقی کوشتووه و سێ که‌سی تریشی بریندار کردووه. له له‌تیفیه که له 30کم شاری به‌غدایه له‌سه‌ر ئه‌نجامی ده‌ست رێژکردنی پیاوانێکی چه‌کدار له ناو ماشێنێکدا هاوڵاتیه‌کی سڤیل ده‌کوژن و دوو که‌سی تریش بریندار ده‌که‌ن. له ئێوارانی رۆژی دووشه‌ممه له هێڕشه‌کانی به بۆمبدا له شوێنه جیاوازه‌کانی به‌غدادا به لای که‌م 14 که‌س کوژراوون و 40 که‌سیش بریندار بوونه. کاربه‌ده‌ستانی پزشکی پشت راستی ژماره‌ی کوژراوه‌کانیاندا کردوون له سه‌رانسه‌ری عێراق.
<urn:uuid:653ed9e8-ee2e-48ac-afdf-b9c21c844199>
CC-MAIN-2017-09
http://www.dengiamerika.com/a/1898275.html
2017-02-23T11:31:36Z
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2017-09/segments/1487501171166.18/warc/CC-MAIN-20170219104611-00370-ip-10-171-10-108.ec2.internal.warc.gz
ckb
0.994884
Arab
12
{"ckb_Arab_score": 0.9948844313621521}
كۆمه‌ڵـێـك چه‌كداری نه‌ناسـراو له باشوری ڕۆژئاوای پاكسـتان هاوڵاتیـیه‌كی ئه‌مریكایی‌یان ڕفاندووه كه بۆ ئاژانسی په‌نابه‌رانی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان كارده‌كات. پـۆلیس ده‌ڵێت ئه‌و چه‌كدارانه ڕۆژی دووشه‌ممه بۆسه‌یان بۆ جۆن سۆلكی كارمه‌ندی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان و شۆفێره‌كه‌ی له شـاری كوهیتا دانابوو كاتێـك به‌ره‌و كاره‌كه‌یان ده‌چوون. شـایانی باسه جۆن سۆلكی سه‌رۆكی ئۆفیسی ئاژانسی په‌نابه‌رانه له كوهیتای پایته‌ختی هه‌رێمی بلوچسـتان. كاربه‌ده‌سـتان ده‌ڵێن شـۆفێـركه له هێرشهكدا برینداربووه و پاشـان گیانی له ده‌سـتداوه. وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی پاكسـتان هێرشه‌كه‌ی سه‌رزه‌نشت كرد و به كارێـكی" تێرۆریستی قێزه‌وه‌ن" ناویبرد و ڕاشیگه‌یاند هه‌موو ڕێوشـوێنێـك ده‌گیرێته‌به‌ر بۆ مسـۆگه‌ركردنی سه‌لامه‌تی سۆلكی و به خێرایی گه‌ڕانه‌وه‌ی. نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانیش" سه‌رسـامی و مه‌ترسی" خۆی له‌مه‌ڕ ڕووداوه‌كه ده‌ربڕی و به توندی ئه‌و هێرشـانه‌ی سه‌رزه‌نشت كرد كه له پاكسـتاندا ده‌كرێنه سه‌ر كارمه‌ندانی مرۆیی.
<urn:uuid:a2cd8406-aee5-4024-a451-986fd9a8d758>
CC-MAIN-2017-09
http://www.dengiamerika.com/a/a-58-2009-02-02-voa3-89235547/955511.html
2017-02-24T14:56:59Z
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2017-09/segments/1487501171620.77/warc/CC-MAIN-20170219104611-00546-ip-10-171-10-108.ec2.internal.warc.gz
ckb
0.995642
Arab
9
{"ckb_Arab_score": 0.9956420660018921}
به یه‌که‌م ڕۆژ له یه‌که‌م مانگی ساڵ نه‌ورۆز ئه‌ڵێن و گه‌لی ئێران له‌م ڕۆژه‌دا گه‌وره‌ترین جێژنی نه‌ته‌وه‌یی خۆیان به‌ڕێوه ده‌به‌ن.(1) ئاریاییه‌کان له سه‌رده‌می کۆندا دوو وه‌رزی سه‌رما و گه‌رمایان هه‌بووه، له‌هه‌ر کام له‌م وه‌رزانه‌دا جێژنیان گرتووه که هه‌رکامیان به سه‌ره‌تای ساڵی نوێ داناوه، یه‌که‌میان ناو ناوه نه‌ورۆز دوه‌میشیان ناو ناوه مێهره‌گان.(2) ئاریاییه‌کان له سه‌رده‌می کۆندا دوو وه‌رزی سه‌رما و گه‌رمایان هه‌بووه، له‌هه‌ر کام له‌م وه‌رزانه‌دا جێژنیان گرتووه که هه‌رکامیان به سه‌ره‌تای ساڵی نوێ داناوه، یه‌که‌میان ناو ناوه نه‌ورۆز دوه‌میشیان ناو ناوه مێهره‌گان. هه‌رچه‌ن له ده‌باری یه‌که‌م خۆلهفایانی ئیسلامی سه‌رنجێک به نه‌ورۆز نه‌ئه‌درا (3)، به‌ڵام خۆلهفایانی دوایی ئۆمه‌وی له نه‌ورۆز رێزیان ده‌گرت و بۆ زیاتر بوونی داهاتیان ، خه‌ڵاتی نه‌ورۆزیان کرده باو.(4) به ده‌رکه‌وتنی "ئهبومۆسلێمی خۆراسانی" و له‌سه‌رکار هاتنی خه‌لافه‌تی عه‌باسی و ده‌سه‌ڵات گرتنی بهرمهکیهکان و وه‌زیرانی تری ئێرانی و درووس بوونی سێلسیلهی تاهێریهکان و سه‌فاریه‌کان ، جێژنه ئێرانیه‌کان جارێکی‌تر په‌ره‌ی سه‌ند.(5) هه‌رچه‌ند زۆرێک له ئایینه ئێرانیه‌کان دوای هاتنی ئیسلام له ئێران‌دا نه‌ما و ئایینه ئیسلامیه‌کان جێگای ئه‌وانی گرت ، به‌ڵام جێژنی نه‌ورۆز تا ڕاده‌ییک له نێو خه‌ڵکدا ماوه. شایه‌ت هاوکات بوونی ڕۆژی غه‌دیری خۆم له ساڵی ده‌هه‌می کۆچی له‌گه‌ڵ نه‌ورۆزدا کاریگه‌ری له‌وه‌دا هه‌بوه . نه‌ورۆز یه‌کێک له‌و به‌هانانه‌ی بووه که ده‌سه‌ڵاتداران که‌ڵکیان لێ گرتوه بۆ چه‌وساندنه‌وه . جه‌مشید پاشای گه‌وره‌ی ئێرانی کۆن به‌م بۆنه‌وه ، له ڕۆژی نه‌ورۆزدا تاژ ئه‌کاته سه‌ری خه‌ڵکی بانگه‌شه کرد که بێن و خه‌ڵاتی نه‌ورۆزی خۆیان پێشکه‌ش بکه‌ن به نوێنه‌ری خوا و پیرۆزبایی پێی بڵێن. به‌م پێشه‌کیه ، وڵامی ئه‌وه که بۆچ عه‌ره‌به‌کان نه‌ورۆزیان له نێوبرد ؟ ڕوون ده‌بێته‌وه : له ڕیوایه‌تی مۆعهلای کۆڕی حهنیسدا له حه‌زره‌تی ئیمامی سادێقه‌وه (ر.خ) ئاماژه کراوه به‌م ڕاستیه . " ئه‌م ڕۆژه ڕۆژی ئێمه‌یه و له ڕۆژه‌کانی شێعه‌کانی ئێمه داده‌نرێت، که ئێرانیه‌کان پاراستیان ، و ئێوه‌ی عه‌ره‌ب له نێوتان برد . عه‌ره‌به‌کان به شوێن که‌وتن له ده‌زگای خه‌لافه‌تی به‌نی ئۆمه‌ییه و به‌نی عه‌باس له‌به‌ر ئه‌وه‌ی که ده‌یانزانی نه‌ورۆز ڕۆژی ویلایه‌ت و خه‌لافه‌تی خواییه ، به ته‌واوی هێزیان تێکۆشین که ئه‌و ڕۆژه له نێو برن . تا ئه‌و جێگه‌ی که ده‌بینین حه‌زره‌تی ئیمام مووسای کۆڕێ جافریش (ر.خ) له مه‌قامی تهقیهدا به مه‌نسوری دهوانیقی ده‌ڵێ : " له ئایینه‌کانی فارسه‌کانه و ئیسلام له نێوی بردوه ..." (6) هێندێ که‌س ئه‌م لێگێڕانه‌وه به به‌ڵگه‌ی ناشه‌رعی بوونی نه‌ورۆز داده‌نێن، به‌ڵام به‌سه‌رنجدان به لێگێڕانه‌وه دژه‌کان، ده‌رئه‌که‌وێ که هۆکاری ئه‌مه ته‌قیه بووه ، و خۆی گه‌وره‌تری به‌ڵگه‌یه له‌سه‌ر گه‌وره‌یی نه‌ورۆز و نیشان ئه‌دات که خۆله‌فا تا چ ڕاده‌ییک تێکۆشاون بۆ له نێوبردنی نه‌ورۆز . به‌هه‌ر حاڵ جێی گۆمان نیه که نه‌ورۆز له ڕوانگه‌ی ئالی به‌یت (ر.خ) له ڕۆژه گرنگیه ئایینیه‌کان ناسراوه و ڕێز گرتن له‌وه‌ش به پێی نه‌رێت و شێوازێ که له لێگێڕانهوهکاندا هاتوه ، زۆر شیاو و چاکه . ڕۆژوو گرتن ، نوێژ خوێندن، سپای نێمهت وێلایه‌ت به‌جێ هێنان ، نوێ کردنه‌وه‌ی بێعهت له‌گه‌ڵ ڕێبه‌رانی ئیلاهی و ڕۆیشتن بۆ زیاره‌تی بڕواداران و زانایانی خۆدایی .(7) سه‌رچاوه‌کان : 1و2- فه‌رهه‌نگی فارسی مۆعین ، ب 4 ، ل 480 . 3- هه‌مان 4و5- هه‌مان ل4845 و ل 4846 6- مهناقێبۆ ئالی ئه‌بی تالێب ، ئیبنی شه‌هر ئاشوب ، ب 4 ل 318 و 319 7- نه‌ورۆز ده‌ر ئیسلام ، سه‌ی عهبدۆلرێزا حسه‌ینی شه‌هرستانی ، وه‌رگێڕاوی عه‌لی کازێمی مۆمۆندی .
<urn:uuid:7fdccb46-c53c-4243-8890-12c297de54be>
CC-MAIN-2017-09
http://parwardeh.mihanblog.com/post/65
2017-02-26T23:56:26Z
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2017-09/segments/1487501172156.69/warc/CC-MAIN-20170219104612-00246-ip-10-171-10-108.ec2.internal.warc.gz
ckb
0.998671
Arab
12
{"ckb_Arab_score": 0.9986711740493774}
جێـگری سه‌رۆك وه‌زیری عێراق دكتۆر به‌رهه‌م سـاڵح به سه‌ردانێـك له تارانی پایته‌ختی ئێرانه و له‌وێ له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی ئێران محمود ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد و ژماره‌یه‌ك له كاربه‌ده‌سـتانی تری باڵای ئه‌و وڵاته‌دا كۆبۆته‌وه. له‌و باره‌یه‌وه هاوكارمان سـمكۆ عه‌زیز گفتوگۆیه‌كی له‌گه‌ڵ نازم عومه‌ر نوێنه‌ری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردسـتان له ئێران سـازكردووه. ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی گفتوگۆكه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیه‌ی سه‌ره‌وه، ماوه‌كه‌ی 7 خوله‌كه.
<urn:uuid:dbf8c902-7c68-4a7b-a3ed-d5cfb5dd69f2>
CC-MAIN-2017-09
http://www.dengiamerika.com/a/a-58-2008-08-15-voa3-89212857/950968.html
2017-02-21T01:28:20Z
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2017-09/segments/1487501170614.88/warc/CC-MAIN-20170219104610-00485-ip-10-171-10-108.ec2.internal.warc.gz
ckb
0.980719
Arab
8
{"ckb_Arab_score": 0.9807194471359253, "sdh_Arab_score": 0.018305502831935883}
تاڵەکانی پرچ ھەندێکجار بەھۆی لاوازبوونی تووشی ھەڵوەرین و پچڕان دەبێتەوە، ھۆکارەکەیشی دەگەڕێتەوە بۆ بەکارھێنانی ماددە کیمیاییەکان و نەخواردنی خۆراکە تەندروستەکان و چەندانی دیکە. بۆ ئەم مەبەستە پسپۆڕانی بواری جوانکاری جۆرە ڕۆنێکیان بەچارەسەری سەرەکی ھەڵوەرینی پرچ داناوە، ئەویش بریتییە لەڕۆنی "ئەرگان"، ئەم جۆرە ڕۆنە تایبەتمەندی ماددەی "سیرۆم"ـی تێدایە، تاڵەکانی پرچیش بریقەدار دەکاتەوە، بەڵام لەگەڵ ئەوەیش نابێت بڕێکی زۆر بەکاربھێنرێت بۆ ئەوەی ڕەگی مووەکان چەور نەکات. ئەو خانمانەی کەبەردەوام ئامێرە کارەباییەکان بۆ خاوکردنەوە و دانانی ستایلی پرچ بەکاردەھێنن، دەتوانن بڕێک لەو ڕۆنە بەر لەوشکردنەوەی پرچ لەسەر تاڵەکانی پرچ بدەن، ئەم ڕۆنە پارێزگاری لەتاڵەکانی پرچ دەکات بۆ ئەوەی نەسوتێن. ھەروەھا مەساج کردنی ڕەگی مووەکان بەڕۆنی ئەرگان وادەکات ڕەگی مووەکان بەھێزبن و تووشی ھەڵوەرین نەبنەوە، بۆ ڕێگرتنیش لەپچڕانی تاڵەکانی پرچ دەتوانن ھەفتانە شەوان بڕێک لەم ڕۆنە لەتەواوی پرچی بدەن، پاشان لەبەیانیان بیشۆن، جگە لەوەیش ڕۆنی ئەرگان بریقەیەکی زۆر ناوازە بەتاڵەکانی پرچ دەدات.
<urn:uuid:a5909c60-f42a-412d-8912-eb5d0afd9038>
CC-MAIN-2017-09
http://kmagazin.net/news/charasary-halwarini-prch-1596
2017-02-24T12:31:59Z
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2017-09/segments/1487501171608.86/warc/CC-MAIN-20170219104611-00361-ip-10-171-10-108.ec2.internal.warc.gz
ckb
0.996228
Arab
10
{"ckb_Arab_score": 0.9962282776832581}
کاربەدەستانی ئەفغانستان ڕادەگەیەنن چەکدارانی داعش بەلایەنی کەم 6 کەسیان لە هێزەکانی ئاسایش کوشتووە لە ناویاندا بەرپرسێکی پۆلیسی ناوچە لە ڕۆژهەڵاتی ئەفغانستان. وتەبێژێی حکومەتی هەرێمی ڕادەگەیەنێت هێرشەکەی کە کرایە سەر بنکەی پۆلیس لە ناوچەی هەسکا مینا لە هەرێمی نانگەرهار کە لەسەر سنوری پاکستانە، شەڕێکی سەختی چەند کاتژمێری لێ کەوتەوەو بەلایەنی کەم 15 لە هێرشبەرانی داعش کوژران و 7 یش بریندار بوون. عەتاوڵا خوگیانی لە وتووێژێکی تایبەتدا بە دەنگی ئەمەریکای ڕاگەیاند ئەو هێزەی کە دەستبەجێ گەیشتنە شوێنی ڕووداوەکە توانیان لەگەڵ هێزەکانی کە لەوێ بوون هێرشبەرەکان شکستپێبدەن، هەرچەندە بەلایەنی کەم 6 پۆلیسیش بریندار بوون. دانیشتوانی ناوچەکەو میدیای خۆجێیی دەڵێن بەلایەنی کەم 11 کەس لە هێزەکانی ئاسایش بریندار بوون و 6 کەس لەوانە برینەکانیان سەختە.
<urn:uuid:22834763-b2c2-4728-b030-cd9b79be5c78>
CC-MAIN-2017-09
http://www.dengiamerika.com/a/3371742.html
2017-02-26T21:33:39Z
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2017-09/segments/1487501172077.66/warc/CC-MAIN-20170219104612-00061-ip-10-171-10-108.ec2.internal.warc.gz
ckb
0.813487
Arab
12
{"ckb_Arab_score": 0.8134866952896118, "sdh_Arab_score": 0.14701595902442932, "hac_Arab_score": 0.03934421390295029}
ڕۆژنیوز ـ هاوکار مسته‌فا سه‌رپه‌رشتیاری مه‌رزی نێوده‌وڵه‌تی باشماخ ئاماژه به‌وه ده‌کات له ساڵی ڕابردودا و له مه‌رزی نێوده‌وڵه‌تی باشماخه‌وه، بڕی 170 ملیار دینار وه‌ک داهات ده‌ست حکومه‌تی هه‌رێم که‌وتووه. مه‌رزی نێوده‌وڵه‌تی باشماخ به یه‌کێک له‌و مه‌رزه فه‌رمیانه داده‌نرێت که له‌نێوان حکومه‌تی هه‌رێم و ئێران‌دا کراونه‌ته‌وه و ساڵانه به هه‌زاران گه‌شتیاری ئێرانی و کورد هاتوچۆیان پیادا ده‌که‌ن و ساڵانه‌ش ڕێژه‌یه‌کی زۆر داهاتیان لێوه ده‌ستده‌خرێت. ئه‌زوه‌ر مه‌حمود، سه‌رپه‌رشتیاری مه‌رزی نێوده‌وڵه‌تی باشماخ، ئه‌مڕۆ له لێدوانێکى تایبه‌تدا له‌سه‌ر ئامارى ساڵانه‌ى مه‌رزى باشماخ، به ڕۆژنیوزی ڕاگه‌یاند: به به‌راود به ساڵی ڕابردوو ڕێژه‌ی داهات له مه‌رزی نێوده‌وڵه‌تی باشماخ به ڕێژه‌ی %30 که‌می کردووه، به جۆرێک له ساڵی 2015 کۆی ئه‌و داهاته‌ی بهدهستخرابوو پێکده‌هات له 245 ملیار دینار و داهاتی ساڵی ڕابردوش بریتی بوو له 170 ملیار دینار. ئاماژه‌ی به‌وه‌شکرد: هه‌روه‌ها ڕۆشتنی گه‌شتیارانی هه‌رێم بۆ ئێران که‌می کردووه، به جۆرێک له ساڵی ڕابردودا 284 هه‌زار گه‌شتیاری ئێرانی هاتونه‌ته هه‌رێم و له‌به‌رامبه‌ریشدا 275 هه‌زار گه‌شتیار له هه‌رێمه‌وه ڕۆشتونه‌ته ئێران، هه‌روه‌ها له ساڵی ڕابردودا 118 هه‌زار ئۆتۆمبێلی بارهه‌ڵگر هاتونه‌ته خاکی هه‌رێمه‌وه و هاوکات سێ هه‌زار 129 ئۆتۆمبێلی بارهه‌ڵگریش ڕۆشتونه‌ته ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم. سه‌رپه‌رشتیاری مه‌رزی نێوده‌وڵه‌تی باشماخ ئه‌وه‌شی ڕاگه‌یاند: هه‌ر له ساڵی ڕابردودا به‌هۆی نه‌شیاوییان بۆ به‌کارهێنان، هه‌زار و 148 تۆن که‌ره‌سته‌ی خۆراکی و پیشه‌سازی و شمه‌کی جیاوازمان گه‌ڕاندوه‌ته‌وه بۆ خاکی ئێران و نه‌مانهێشتووه بهێنرێنه ئه‌مدیو، هه‌روه‌ها 145 تۆن خۆراکیش هه‌ر له‌ناو مه‌رزه‌که‌دا له‌ناوبراون به‌هۆی ده‌رنه‌چونیان له کوالتی کۆنتڕۆڵ و نه‌شیاوییان بۆ به‌کارهێنان. ک.ک
<urn:uuid:8a0da6e3-06b3-4cb4-8d05-4b764980c01d>
CC-MAIN-2017-09
http://rojnews.net/haber/11257/haber/11093/.html
2017-02-27T13:40:07Z
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2017-09/segments/1487501172831.37/warc/CC-MAIN-20170219104612-00498-ip-10-171-10-108.ec2.internal.warc.gz
ckb
0.994324
Arab
177
{"ckb_Arab_score": 0.9943240880966187}
ڕۆژنیوز ـ ناوه‌ندى هه‌واڵه‌کان ئه‌بو کاروان له فراکسیۆنى ئازادى له په‌رله‌مانى هه‌رێمى کوردستان ڕایگه‌یاند، ڕێگری‌کردن له دوو په‌رله‌مانتار بۆ ئه‌وه‌ى بچنه هه‌ولێر، پێشێلکردنى مافى مرۆڤه. ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ، ئه‌بو کاروان له فراکسیۆنى ئازادى له په‌رله‌مانى هه‌رێمى کوردستان له ڕاگه‌یه‌نراوێکدا که وێنه‌یه‌کى بۆ ڕۆژنیوز نێردراوه، له‌سه‌ر ڕێگری‌کردن له سۆران عومه‌ر و عه‌لى حه‌مه ساڵح بۆ چوونه هه‌ولێر، هه‌ڵوێستى خۆى نیشاندا. ئه‌بو کاروان ڕایگه‌یاند: له کاتێکدا هه‌وڵه‌کان بۆ چاره‌سه‌رکردنی قه‌یرانی سیاسی له هه‌رێمه‌که‌مان له ئارادایه، دوای ئه‌وه‌ی گه‌ڕی یه‌که‌می کۆبونه‌وه‌کان له‌گه‌ڵ لایه‌نه سیاسیه‌کان به ئیجابی به‌ڕێوه‌چوون و چاوه‌ڕوانی به‌شی دووه‌می کۆبونه‌وه‌کان بووین بۆ کاراکردنه‌وه‌ی په‌رله‌مان و گۆڕانکاری له حکومه‌ت و دۆزینه‌وه‌ی ڕێگاچاره بۆ پرسی یاسا و سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێم، به‌داخه‌وه جارێکی دیکه له بازگه‌ی پردێ ڕێگه له دوو ئه‌ندام په‌رله‌مان ده‌گیرێت که بچنه هه‌ولێری پایته‌خته‌وه. ڕاشیگه‌یاند: ئه‌وه پێچه‌وانه‌ی ساده‌ترین مافی هاووڵاتیبوونه و پێشێلکردنی مافی مرۆڤه، چ جای ئه‌و به‌ڕێزانه ئه‌ندامی په‌رله‌مانی کوردستانن و مافی پارێزبه‌ندیان هه‌یه، ئه‌م کاره نه‌شیاو و نه‌خوازراوه به بۆچوونی ئێمه پرۆسه‌ی ئاشتی و پێکه‌وه‌ژیان ئاڵۆزده‌کات و خزمه‌ت به پرۆسه‌که ناکات. ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو: هه‌ر تێڕوانینێک که هه‌بێت له‌سه‌ر هه‌رکه‌سێک پێویسته ڕێکاری یاسایی بگیرێته‌به‌ر نه‌ک په‌نابردن بۆ ڕێگری و توندوتیژی، که ئه‌مه‌ش پێچه‌وانه‌ی بنه‌ماکانی دیموکراسی و ئازادی تاک و سه‌ره‌تاکانی مافی مرۆڤه، ئه‌م کاره نه‌خوازراوانه سه‌رکۆنه و ئیدانه ده‌که‌ین و نابێت ببێته نه‌ریت. ک.ک
<urn:uuid:73b40ab7-6202-4752-8d94-10b53fb57b7c>
CC-MAIN-2017-09
http://rojnews.net/haber/11256/haber/11201/.html
2017-02-21T07:23:08Z
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2017-09/segments/1487501170696.61/warc/CC-MAIN-20170219104610-00366-ip-10-171-10-108.ec2.internal.warc.gz
ckb
0.992748
Arab
151
{"ckb_Arab_score": 0.9927476048469543}
زۆرێک له چاودێران له‌وبڕوایه‌دان هه‌ڵوێستی سیاسی کورد بۆ نه‌گه‌ڕانه‌وه بۆ به‌غدا هه‌ڵوێستێکی دره‌نگ وه‌خت بووه به‌ڵام وه‌ک ده‌ڵێن زۆر باشتره وه‌ک له‌وه‌ی کورد به لاوازی له به‌غدا بێت. خالید شوانی، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق له‌سه‌ر لیستی هاوپه‌یمانی کوردستانی هاوڕایه و ده‌ڵێت به‌بێ هیچ گومانێک ئه‌م بڕیاره‌ی لایه‌نی کورد ده‌بێته مایه‌ی فشار بۆسه‌ر حکومه‌تی نێوه‌ندی له به‌غدا. به‌ڕێز شوانی ئاماژه‌ش به‌وه ده‌کات لایه‌نه سیاسیه‌کانی تری عێراق به شیعه و به سوننه‌شه‌وه هه‌ڵایسانی ئه‌م قه‌یرانه‌یان له ئه‌ستۆیه که گه‌یشتۆته ئه‌م ئاسته، به‌ڵام وه‌ک ده‌ڵێت له ئێستادا هیچ یه‌کێک له‌و لایه‌نانه له‌به‌رده‌م ده‌وڵه‌تی یاسادا ئه‌و قورساییه‌یان نه‌ماوه که پێشتر هه‌یانبووه به‌لایه‌نی سهدریهکانیشهوه. له وه‌ڵامی پرسیارێکی به‌ڵێن ساڵح سه‌باره‌ت به هه‌ڵوێستی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا له‌سه‌ر ئه‌م ئاڵۆزیانه‌ی عێراق، خالید شوانی که هه‌فته‌ی ڕابردوو له ئه‌مریکا بووه ده‌ڵێت "وه‌ها هه‌ست ده‌که‌م ئه‌مریکا وه‌ک بینه‌ر سه‌یری قه‌یرانی عێراق ده‌کات و ئه‌نجامه‌که‌شی به هه‌ر ئاڕاسته‌یه‌کدا بێت له کۆتاییدا ئه‌مریکا سه‌روسه‌ودا له‌گه‌ڵ ئه‌و ئه‌نجامه‌دا ده‌کات". زانیاری زیاتر له ده‌قی وتووێژه‌که‌دایه:
<urn:uuid:064c8a8b-d380-4536-b4c9-7ec344b7dc3f>
CC-MAIN-2017-09
http://www.dengiamerika.com/a/1633670.html
2017-02-24T19:29:55Z
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2017-09/segments/1487501171629.92/warc/CC-MAIN-20170219104611-00242-ip-10-171-10-108.ec2.internal.warc.gz
ckb
0.998415
Arab
13
{"ckb_Arab_score": 0.9984151721000671}
به‌رپـرسانی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا ده‌ڵێن به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی سه‌رۆک ئۆباما به‌و ئاڕاسته‌یه‌دا هه‌نگاوده‌نێت که به‌شێـکی زۆری کۆمه‌کی له‌شـکری بۆ میسر ڕابگرێت، ئه‌مه‌ش دوای پـیاداچوونه‌وه به‌و به‌رنامه‌ی کۆمهکردنه له پاش چه‌ند مانگێـک له لادانی محه‌مه‌د مورسی له پـۆسـتی سه‌رۆک و هه‌روه‌ها سه‌رکوتکردنی لایه‌نگرانی مورسی. بهپـرسهکان گوتوویانه بڕیاری ئه‌مه‌ریکا له‌م باره‌یه‌وه کار ناکاته سه‌ر ئه‌و بوجه‌یه‌ی ئه‌مه‌ریکا بۆ میسر که تایبه‌ته به شه‌ڕی تێرۆرزم و ئاسایشی نیمچه دورگه‌ی نائارامی سینا. کایتلین هه‌یدن خانمه گوته‌بێژی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی ئه‌مه‌ریکا ڕۆژی سێشه‌ممه نکوڵی له‌و ڕاپـۆرت و هه‌واڵانه کرد که ده‌ڵێن ئه‌مه‌ریکا ته‌واوی ئه‌و کۆمه‌که ده‌بڕێت که بڕه‌که‌ی 1.3 ملیار دۆلاره و ساڵانه‌یه وه‌ک کۆمه‌کی له‌شـکری ده‌یدات به میسر. خانم هه‌یدن ده‌شڵێت له ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژی داهاتوودا ڕاگه‌یاندنێـک له‌م باره‌یه‌وه بڵاوده‌کرێته‌وه. شایه‌نی گوتنه سه‌رۆک ئۆباما له مانگی ڕابردوودا له وته‌که‌یدا له کۆبوونه‌وه‌ی گشـتی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان گوتی حکومه‌تی کاتی میسر بڕیارێـکی داوه که له‌گه‌ڵ دیموکراسی گشـتگیردا ناگونجێت، وه پـشـتیوانی ئه‌مه‌ریکا بۆ میسر به‌نده به پـیاده‌کردنی دیموکراتی له‌و وڵاته‌دا.
<urn:uuid:673128d9-e256-4c56-aa8d-0282c6eec7bd>
CC-MAIN-2017-09
http://www.dengiamerika.com/a/1766309.html
2017-02-25T22:49:23Z
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2017-09/segments/1487501171900.13/warc/CC-MAIN-20170219104611-00418-ip-10-171-10-108.ec2.internal.warc.gz
ckb
0.998484
Arab
13
{"ckb_Arab_score": 0.9984838366508484}
Msn Messnger ‌وه‌شانی 6.2 ‌ده‌رچوواند. دڵ خۆشكه‌ری هه‌رزه‌كاران MSN وه‌شانی 6.2 تایبه‌ت به Msn Messnger ده‌رچوواند، له‌م وه‌شانه شتی زۆر بۆ زیاد كراوه، وه‌ک ڕاسته‌وخۆ یاری كردن، ناردنی ده‌نگ له ڕێگای نووسین وه به جۆره‌ها شێوه TEXT بنوسی وه به Code توانای نووسینی كاتژمێر و ڕێكه‌وت و IP-ی‌و وه ئه‌توانێت هه‌ركاتێك به پرۆگرامی Winmap گوێ له گۆرانی بگریت ڕاسته‌وخۆ ئه‌توانیت به‌رامبه‌رت ئاگادار بكه‌یه‌وه كه گوێ له چی گۆرانیه‌ك ئه‌گریت، وه زۆربه‌ی كاره‌كانیان كردۆته كۆماند وه‌ك لاسا كردنه‌وه‌ی mIRC چوونكه كۆمانده‌كان وه‌ك شێوازی mIRC-كیان لێكردیه وه هیتر...Command Listسه‌رچاوه + دابه‌زاندن
<urn:uuid:03f1195a-bb5b-458a-bdfa-33b8b9b1bfe2>
CC-MAIN-2017-09
http://www.kurditgroup.org/node/1927
2017-02-21T05:27:53Z
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2017-09/segments/1487501170651.78/warc/CC-MAIN-20170219104610-00181-ip-10-171-10-108.ec2.internal.warc.gz
ckb
0.976392
Arab
36
{"ckb_Arab_score": 0.9763922095298767, "sdh_Arab_score": 0.022318873554468155}
ئاژانس: لەوەتەی سیپ پلاتەر لە پۆستەكەی نەماوە، دیگۆ مارادۆنا ئەفسانەكەی تۆپی پێی ئەرجەنتین نێوانی لەگەڵ بەرپرسانی فیفا خۆش بووە، تەنانەت بە بەردەوامی چاوی بە ئینڤانتینۆ دەكەوێت و بەشداریی لە بۆنە و ئاهەنگەكانی فیفادا دەكات. مارادۆنا دەیەوێت لەرێگەی خۆیەوە كێشەكانی یەكێتیی تۆپی پێی ئەرجەنتین چارەسەر بكات، بۆ ئەو مەبەستەش چەند جارێك قسەی لەگەڵ سەرۆكی فیفا كردووە. لەم چاوپێكەوتنە كورتەدا، مارادۆنا باس لەوەدەكات، كە "ئەرجەنتین لەبەردەم مەترسییەكی گەورەدایە، رەنگە فیفا سزای بدات و لە پاڵەوانێتییە گەورەكان دوری بخاتەوە". سەرۆكی فیفا بەڕوونی ئەمەی بە مارادۆنا وتووە. نزیكەی دوو ساڵە و بەدیاریكراوی لەدوای مۆندیالی 2014 ەوە كێشەكانی یەكێتیی تۆپی پێی ئەرجەنتین گەیشتونەتە لوتكە، بەڵام هیوایەك هەیە لە مانگی شوباتی داهاتوودا و پاش ئەنجامدانی هەڵبژاردن، تۆپی پێی تانگۆ بگەڕێتەوە دۆخی ئاسایی خۆی. *دوایین جار كە لە سویسرا ئینڤانتینۆی سەرۆكی فیفات بینی، باسی چیتان كرد؟ مارادۆنا: ماوەیەكە زۆرتر پێكەوە قسە دەكەین، ئەو پێی وتم كە رۆژانە راپۆرتی لەبارەی یەكێتیی تۆپی پێی ئەرجەنتینەوە پێدەگات و لەوە ئاگاداردەكرێتەوە، كە دۆخی تۆپی پێ لە بۆینس ئایرس تادێت خراپتر دەبێت. بەكورتییەكەی ئەو پێی وتم ئەرجەنتین لەژێر هەڕەشەی ئەوەدایە، سزای بەسەردا بسەپێنرێت و بێبەش بكرێت لە بەشداربوون لە پاڵەوانێتییەكان. *لەناوەڕاستی شوباتی داهاتوودا هەڵبژاردن بۆ یەكێتییەكە دەكرێت، تۆ پشتگیریی كێ دەكەیت؟ مارادۆنا: لەم ماوەیەدا چاوم بە شیكی تابیا كەوتوە. بەڵام من دەمەوێت لەگەڵ سەركردە راستەقینەكانی تۆپی پێی وڵاتەكەمدا كۆببمەوە بۆ ئەوەی بتوانین چارەسەرێكی كۆتایی بۆ كێشەكان بدۆزینەوە. نامەوێت چاوم بەوانە بكەوێت، كە دۆخەكەیان گەیاندۆتە ئێرە. *پێتوانیە قسەكانی سەرۆكی فیفا زۆر قورس بوون لەبارەی ئەرجەنتینەوە؟ مارادۆنا: ئەو راشكاوانە قسە دەكات. من پێموانییە كێشەكانی ئەرجەنتین لەدەوری یەك كەسدا بخولێنەوە، بەڵكو یەكێتییەكە بەدەست چەندین گرفتەوە دەناڵێنێت. *بەپێی قسەكانی سەرۆكی فیفا، دوورنییە ئەرجەنتین لە پاڵەوانێتییەكان دوربخرێتەوە.. تۆ بەخەیاڵتدا دێت، كە مۆندیال بەبێ ئەرجەنتین و میسی ئەنجامبدرێت؟ مارادۆنا: نەخێر، نەخێر .. هەرگیز هیوای ئەوە ناخوازم. *بۆچونت چییە لەبارەی رۆیشتنی تیڤێز لە بۆكاجۆنیۆرز و پەیوەندیكردنی بە خولی چینەوە؟ مارادۆنا: تیڤێز ئەوەی لەسەری بوو، كردی. ئێمە لە بۆكاجۆنیۆرز سوپاسمان كرد، كە پاش چەند ساڵێك یاریكردن لە ئەوروپا گەڕایەوە بۆ لامان. پەیوەندیكردنیشی بە یانەیەكی چینییەوە هەنگاوێكی باش بوو، هەلێكی باشی لەبەردەستە بۆ دەستكەوتنی پارەی زیاتر. "كارلیتۆس" هیچ كەسێكی هەڵنەخەڵەتاندووە، ئەو تەنها گرێبەستێكی خەیاڵیی قبوڵ كردووە، بۆیە هیچ كەسێك بۆی نییە رەخنەی لێ بگرێت. *بۆكاجۆنیۆرز بەبێ تیڤێز چی بەسەردێت؟ مارادۆنا: بۆكا هەمیشە دەتوانێت سەركەوتن بەدەست بێنێت، هەرچەندە یاریزانێكی دیكە ناتوانێت شوێنی تیڤێز بگرێتەوە. *پێتوایە ئەگەر گرێبەستێك لە چینەوە بۆ ریكێلمی بهاتایە، بەهەمانشێوە قبوڵی دەكرد و بۆكاجۆنیۆرزی بەجێ دەهێشت؟ مارادۆنا: بەدڵنیاییەوە ئەگەر 50 ملیۆن بۆ ریكێلمی بهاتایە، ئێستا ئەو بە زمانی چینی قسەی دەكرد. نەك تەنها ریكێلمی، تەنانەت ئەگەر منیش كارێكی وەهام بۆ بڕەخسێت، بەدڵنیاییەوە دەیكەم.
<urn:uuid:ddee9b27-0017-41ea-8486-ef3cf9ca00b0>
CC-MAIN-2017-09
http://azhans.krd/%D9%85%D8%A7%D8%B1%D8%A7%D8%AF%DB%86%D9%86%D8%A7-%D8%A6%DB%95%DA%AF%DB%95%D8%B1-%D9%83%DB%8E%D8%B4%DB%95%D9%83%D8%A7%D9%86-%DA%86%D8%A7%D8%B1%DB%95%D8%B3%DB%95%D8%B1-%D9%86%DB%95%D9%83%D8%B1%DB%8E/
2017-02-23T11:41:58Z
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2017-09/segments/1487501171166.18/warc/CC-MAIN-20170219104611-00533-ip-10-171-10-108.ec2.internal.warc.gz
ckb
0.826862
Arab
13
{"ckb_Arab_score": 0.8268616199493408, "sdh_Arab_score": 0.14249172806739807, "hac_Arab_score": 0.030523044988512993}
ده‌زگاکانی ڕاگه‌یاندنی ده‌وڵه‌تی تورکیا ده‌ڵێن ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه سه‌رۆک وه‌زیر ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆگان پـێشـوازی له ئیسماعیل هه‌نیـیه سه‌رۆکی حکومه‌تی حه‌ماس کردووه و له‌گه‌ڵی کۆبووه‌ته‌وه. ده‌ڵێن کۆبوونه‌وه‌که له شوێنی حه‌وانه‌وه‌ی ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆگان له ئسته‌نبوڵ به‌ڕێوه‌چووه و وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی تورکیا ئه‌حمه‌د داوود ئۆغلو له‌وێ ئاماده‌بووه. هه‌رچه‌نده ڕێـگه به ده‌زگاکانی ڕاگه‌یاندن نه‌دراوه ڕووماڵی کۆبوونه‌وه‌که بکه‌ن، به‌ڵام ته‌له‌فیزیۆنی ده‌وڵه‌ت له زاری بهرپـرسـانهوه بڵاویکردۆته‌وه که له وتووێژه‌کاندا سه‌نگی خراوه‌ته سه‌ر ڕه‌وشی که‌رتی غه‌ززه و هه‌روه‌ها پـێشـهاته‌کانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست.
<urn:uuid:5305d28e-4c39-413b-b21e-df3124809a2c>
CC-MAIN-2017-09
http://www.dengiamerika.com/a/turkey-hamas-1jan12-136504248/978650.html
2017-02-23T11:38:26Z
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2017-09/segments/1487501171166.18/warc/CC-MAIN-20170219104611-00533-ip-10-171-10-108.ec2.internal.warc.gz
ckb
0.999765
Arab
20
{"ckb_Arab_score": 0.999764621257782}
دهسـهڵاتدارێـتی پاكسـتان سه‌رله‌نوێ سه‌رۆك وه‌زیرانی پـێشـوو بێنه‌زیر بۆتۆی له ماڵه‌كه‌ی خۆیدا له ئیسلام ئابادی پایته‌خت دهسـتبهسهركرد. فه‌رمانی ده‌سـتبه‌سه‌ری حه‌وت ڕۆژی، دووهه‌م فه‌رمانه له‌م ڕۆژانه‌ی دوایـیدا بۆ خانم بۆتۆ ده‌ربكرێت. له سه‌ره‌تای ئه‌م مانگه‌دا ده‌سه‌ڵاتدارێتی پاكسـتان ڕێـگه‌یان به خانم بۆتۆ نه‌دابوو به‌شـداری له ڕێـپـێوانێـكی پارته ئۆپـۆزیسـیۆنهكهی ناسراو به پارتی گه‌لی پاكستانی له ڕاواڵپـندی بكات. ئه‌و ڕێـپـێـوانهی كه به مه‌به‌سـتی ده‌ربڕینی ناڕه‌زایی سـازدهدرا دژی سه‌پاندنی باری ته‌نگه‌تاوی له لایه‌ن سه‌رۆك موشـه‌ڕه‌ف، به‌ڵام هێزه‌كانی ئاسایشی پاكستانی به‌ر له كه‌وتنه‌گه‌ڕی ڕێـگه‌یان له سـازدانی گرت. به گوێره‌ی ڕاپـۆرته هه‌واڵیـیه‌كان نزیـكه‌ی پـێـنج هه‌زار خۆپـیشـانده‌ری سه‌ر به پارتی گه‌لی پاكسـتانی ده‌سـتگیركراون. ده‌ستبه‌سه‌ری خانم بۆتۆ له ماڵه‌كه‌ی خۆیدا بۆ ڕێـگه‌گرتن بوو لێی له به‌شـداری له ڕێـپـێوانی پـلانكراو له شـاری لاهوره‌وه بۆ ئیسلام ئاباد، ده‌سه‌ڵاتدارانی پاكستان ده‌ڵێـن ئه‌و ڕێـپـێوانه قه‌ده‌غه‌كراوه. ده‌سه‌ڵاتدارێتی پاكستان به‌رده‌وامه له سـانسـۆركردنی ده‌زگاكانی ڕاگه‌یاندن. زۆربه‌ی كه‌ناڵه تایبه‌ته‌كانی ته‌له‌فیزیۆن و ڕادیۆ داخراون. گۆردن جۆندرۆ گوته‌بێژی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نیشتیمانی سه‌رۆك جۆرج ده‌بلیو بوش ده‌ڵێت وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا نیـگه‌رانه سه‌باره‌ت به" درێژه‌دان به باری ته‌نگه‌تاوی و سه‌ركوتكردنی بـنهما سه‌ره‌كیـیه‌كانی ئازادی" له پاكسـتاندا. به‌ڕێز جۆندرۆ ده‌ڵێت " ده‌مانه‌وێت زوو كۆتایی به باری ته‌نگه‌تاوی بهێنرێت. ده‌مانه‌وێت بگه‌ڕێنه‌وه سه‌ر ڕه‌وتی دیموكراسی، واته هه‌ڵـبژاردنی ئازاد و ڕه‌وا." به‌ڕێز جۆندرۆ ده‌ڵێت " سه‌رۆك وه‌زیرانی پـێشـوو خانم بۆتۆ و ئه‌ندامانی تری پارته سـیاسـیـیه‌كان ده‌بێت ئازادی جموجۆڵیان پـێـبدرێت و گشت ده‌سـتگیركراون ئازاد بكرێن." بزاڤكارانی پارته سـیاسـیـیه ئۆپـۆزیسـیۆنه‌كان ته‌نها ده‌ستگیركراو نین. به‌ڵـكو به تایبه‌تی نیگه‌رانی سـه‌باره‌ت به ده‌ستگیركردنی پارێزه‌ران هه‌یه ئه‌وانه‌ی كه ڕێبه‌رایه‌تی بزوتنه‌وه‌ی سه‌ربه‌خۆیی دادوه‌ری ده‌كه‌ن، ئه‌و بزوتنه‌وه‌یه‌ی كه مانگی سـێی ڕابردوو ده‌ستیـپـێـكرد. به گوێره‌ی ڕێـكخراوی چاودێری مافه‌كانی مرۆڤ له نێو دهسـتگیركراواندا سه‌رۆكی دامه‌زراوی ده‌سـته‌ی دادگای باڵا ئیعتزاز ئیحسـان و سه‌رۆكی پـێـشوو منیر مالك و دادوه‌ری دادگای باڵا تاریق محه‌مه‌د هه‌روه‌ها پارێزه‌ر عه‌لی ئه‌حمه‌د كوردی تیایه. پارێزه‌رێـكی تری به‌ناوبانگ ئه‌سما جیهانگیر، دامه‌زرێنه‌ری ڕێـكخراوی مافه‌كانی مرۆڤی پاكسـتان و ڕاپـۆرت نووسی تایبه‌تی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ ئازادی ئاین و بیروباوه‌ڕ. به‌ڕێز جیهانگیر ده‌ستبه‌سه‌ری ماڵی خۆیه‌تی. قونسوڵكاری گشتی ئه‌مریكی له لاهور براین هه‌نت سه‌ردانی به‌ڕێز جیهانگیری كرد و هانی سه‌رۆك موشـه‌ڕه‌فی دا كه واز له سه‌رۆكایه‌تی ئه‌ركانی سـوپای پاكستان بهێنێت و ده‌ستبكات به جێـبه‌جێـكردنی به‌ڵـێنه‌كانی سه‌باره‌ت به گه‌ڕانه‌وه‌ی حوكمڕانی دیموكراتی سڤیل. سه‌رۆك موشـه‌ڕه‌ف به‌ڵـێنی داوه هه‌ڵـبژاردنه‌كانی په‌رله‌مانی كه له بنه‌ڕه‌تدا دانرابوو له مانگی یه‌كی سـاڵی 2008 دا سـازبدرێت، پـێش پانزه‌ی مانگی دووی داهاتوو سـازیان بدات. براین هه‌نت قونسوڵـكاری گشتی ئه‌مریكی له شـاری لاهور ده‌ڵێت" بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ڵـبژاردنه‌كان جێـگه‌ی باوه‌ڕبن ده‌بێت ڕێبه‌رانی پارته سـیاسـیـیه ئۆپـۆزیسـیۆنه‌كان و ئه‌ندامانیان له زیندان و ده‌ستبه‌سه‌ری ماڵ ئازادبكرێن. هه‌روه‌ها پـێویسته ڕاگه‌یاندن ئازادبێت له گه‌یاندنی هه‌واڵ و ڕووداوه‌كان و هاوبه‌شـی بیروبۆچوون له‌گه‌ڵ خه‌ڵـكدا بكات."
<urn:uuid:069a069a-29ce-4351-83af-66956b76a09c>
CC-MAIN-2017-09
http://www.dengiamerika.com/a/a-58-2007-11-20-voa1-89537592/957315.html
2017-02-25T20:30:34Z
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2017-09/segments/1487501171834.68/warc/CC-MAIN-20170219104611-00233-ip-10-171-10-108.ec2.internal.warc.gz
ckb
0.993534
Arab
8
{"ckb_Arab_score": 0.9935339689254761}
سه‌رۆكی وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا جۆرج بوش ده‌ڵێت ئاشـكراكردنی زانیاری ئه‌م دوایـیه‌ی په‌یوه‌ست به هاوكاری ناوه‌كی نێوان كۆریای باكور و سوریا بۆ لـێپـرسـراوانی كۆنگرس به مه‌به‌سـتی ناردنی په‌یامێـكی توند بوو. سه‌رۆك بوش ڕۆژی سێشه‌ممه له كۆشـكی سـپـی له میانه‌ی كۆنفرانسێـكی ڕۆژنامه‌وانیدا گوتی وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا ده‌یه‌وێت چه‌ند ئامانجێـكی سـیاسی تایبه‌ت له‌م ئاشــكراكردنه به‌ره‌وپـێش به‌رێت. سه‌رۆك بوش گوتی یه‌كێـك له‌و ئامانجانه ئه‌وه‌یه پـیۆنگ‌یانگ ئاگادار بكرێت له‌وه‌ی وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا ئێسـتا زانیاری ڕه‌نگه زیاتری لا هه‌بێت له‌وه‌ی كۆریای باكور بیری لێده‌كاته‌وه. ئه‌وه‌ی شـایانی باسه به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی سه‌رۆك بوش له هه‌فته‌ی ڕابردوودا به‌ڵـگه‌ی ئه‌وه‌ی خستـه به‌رده‌م یاسـادانه‌رانی ئه‌مریكایی و ئاماژه‌ی به‌وه دا سوریا به هاوكاری كۆریای باكور سه‌رگه‌رمی دامه‌زراندنی سـازگهیهكی ناوه‌كی بووه به‌ر له‌وه‌ی له لایه‌ن ئیسرائیله‌وه بۆمبباران بكرێت. سه‌باره‌ت به مه‌سه‌له‌كانی دیكه‌ش سه‌رۆك بوش گوتی ئه‌و هێشـتا هه‌ر هیواداره ئاشـتی نێوان ئیسرائیل و فه‌له‌سـتینیـیه‌كان به‌ر له كۆتایی خولی سه‌رۆكایه‌تی خۆی له مانگی یه‌كی سـاڵی داهاتوودا به ئه‌نجام بگه‌یه‌نرێت. سه‌باره‌ت به‌م لـێدوانه‌ی سه‌رۆك بوش په‌یامنێری ده‌نگی ئه‌مریكا پاوڵا ۆڵفسن له كۆشـكی سـپیـیه‌وه ڕاپـۆرتێـكی ناردووه و هاوكارانمان موعته‌به‌ر شیروانی و ئه‌حمه‌د بارزانی به كوردی ئاماده‌یان كردووه، ده‌توانن گوێبیسـتی بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیه‌ی سه‌ره‌وه، ماوه‌كه‌ی 2:27 خوله‌كه.
<urn:uuid:606bf9f5-cfff-4fca-8103-2cd7bf60df58>
CC-MAIN-2017-09
http://www.dengiamerika.com/a/a-58-2008-04-29-voa9-89214262/951300.html
2017-02-25T20:32:21Z
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2017-09/segments/1487501171834.68/warc/CC-MAIN-20170219104611-00233-ip-10-171-10-108.ec2.internal.warc.gz
ckb
0.990749
Arab
9
{"ckb_Arab_score": 0.9907487630844116}
دکتۆر جه‌عفه‌ر شێخولئیسلامی پسپۆڕی ڕاگه‌یاندن و زمان له زانکۆی کارڵتن ی ئۆتاوا- که‌نه‌دا ده‌ڵێت پاش سه‌دو دوازده ساڵ له ده‌رچونی یه‌که‌م ڕۆژنامه‌ی کوردی هێشتا له کوردستانی ئێران ڕۆژنامه‌یه‌کی ڕۆژانه به زمانی کوردی نییه و ئه‌مه‌ش بۆخۆی کاره‌ساتێکه. دکتۆر جه‌عفه‌ر شێخولئیسلامی دکتۆر جه‌عفه‌ر شێخولئیسلامی، له‌م گفتوگۆیه‌یدا له‌گه‌ڵ هاوکارمان به‌ڵێن ساڵح ده‌شڵێت نه‌بوونی ڕۆژنامه‌یه‌کی ڕۆژانه‌ی کوردی له ئێران‌دا ته‌گه‌ره‌یه‌کی گه‌وره‌یه له‌به‌رده‌م به‌ره‌وپێشچونه‌کانی زمانی کوردی‌دا و ده‌شڵێت نابێت ئه‌وه له‌بیربکرێت له‌دایک بوونی ڕۆژنامه یانی له‌دایک بوونی نه‌ته‌وه و دیموکراسی. ده‌توانن گوێبیستی ده‌قی گفتوگۆکه بن له‌ڕێی کلیککردنی ئه‌و فایله ده‌نگیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌که‌ی 6:25 خوله‌که.
<urn:uuid:e8546dda-ef1a-4dbc-a097-e29bdc407a04>
CC-MAIN-2017-09
http://www.dengiamerika.com/a/jaafer-sheixulislami-22apr10-91819519/957741.html
2017-02-24T05:53:55Z
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2017-09/segments/1487501171416.74/warc/CC-MAIN-20170219104611-00154-ip-10-171-10-108.ec2.internal.warc.gz
ckb
0.99792
Arab
9
{"ckb_Arab_score": 0.9979198575019836}
پارتی له كه‌ركووك به‌چی سینگی ده‌رده‌په‌ڕێنێ ... وشیار ئه‌سوه‌د زۆرمان گوت رێگاكان لێڵ مه‌كه‌ن و گۆمه‌كه شێلوو مه‌كه‌ن، كه‌چی گوێ له كه‌س ناگرن، بۆیه كاتی هاتووه و تا ئێسته و به‌س. . ده‌مانگوت پارتی له كه‌ركووك كار بكه‌ن و به‌رهه‌مه‌كه‌ی له‌سه‌ر جێگه‌ی گه‌رم بدوورنه‌وه، نه‌ك له دوای هه‌ڵبژاردن هه‌ریه‌كه و ده‌ستی چه‌وری خۆی به‌سه‌ر ئه‌وی تردا بهێنێ وه‌ك ئه‌وه‌ی پێشتر بینیمان. كه‌چی ئێسته‌ش هه‌مان شت ده‌بینم. . كادره رهنجاوهكان له ماڵه‌وه‌ن و كه‌سیش ئاوڕیان لێ ناداته‌وه و دۆخی پارتیش له كه‌ركووكدا به‌و شێوه‌یه نییه كه هه‌ندێك كادر به سه‌ركردایه‌تیی ده‌گه‌یه‌نن. . ئه‌مه مایه‌ی پێكه‌نینه ههههههههههههههههه. پێم سه‌یره! پارتی وه‌ك سه‌ركردایه‌تی، تاكه‌ی چاوه‌ڕوانی هه‌ندێ له كادره‌كانی ده‌كات كه ئه‌زموونی له‌گه‌ڵیاندا هه‌یه، بێگومان ئه‌زموونێكی پڕ له شكست و ئێسته‌یش پشت به هه‌مان ئه‌و كادرانه ده‌به‌ستێ "بێگومان به‌شێكیان". . له‌وه‌ش زیاتر تۆ بڵێی ئه‌و سه‌ركردایه‌تییه نه‌زانن له كه‌ركووكدا نه لقی 3 و نه ئه‌نجوومه‌نی سه‌ركردایه‌تی به‌هیچ شێوه‌یه‌ك راگه‌یاندنیان نییه؟ هاوكات له كوێن ئه‌و راگه‌یاندكارانه‌ی پێشتر كاریان له‌و شاره‌دا ده‌كرد؟ ئه‌گه‌ر وایه ده‌بێ سه‌ركردایه‌تی بێده‌نگییان و حیكمه‌ته‌كه‌یان چی بێ؟. لێره‌دا به‌كورتی ده‌ڵێم، ئه‌وه‌نده‌ی پارتی چاوه‌ڕێی به‌رهه‌مه‌كه‌ی له‌م هه‌ڵبژاردنه ده‌كات، شتێكی نییه بیدوورێتهوه. پێشتریش گوتم پارتی ئه‌و چه‌كه‌ی به‌ده‌سته‌وه نییه تا ئه‌و شه‌ڕه گه‌وره‌یه‌ی له كه‌ركووكدا پێ بكات. . بۆیه كاتی هاتووه ئێمه‌یش قسه‌مان هه‌بێت و له‌وه‌ش زیاتر خۆمان له موجامهلهكردنی حزب دوور نه‌گرین. . . بۆ قسه‌كردنی جدیش داهاتوویه‌كی نزیك "به‌رخ و به‌ران" ده‌رده‌كه‌ون. . بێگومان به‌هۆی ئه‌وه‌ی پێشتر بۆ ماوه‌ی پتر له 7 ساڵ له‌سه‌ر لیستی پارتی سه‌رۆكی هونه‌رمه‌ندانی كه‌ركووك بووم، له‌مباره‌یه‌وه قسه‌ی تایبه‌تی خۆم ده‌بێت و چاوه‌ڕێبن.
<urn:uuid:8aaf4801-40bc-46ec-af5b-f419d9684d85>
CC-MAIN-2017-09
http://www.kurdistannet.biz/2014/index.php/2013-12-26-19-02-03/2013-12-26-19-03-29/781-2014-04-04-11-13-32
2017-02-25T09:34:35Z
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2017-09/segments/1487501171706.94/warc/CC-MAIN-20170219104611-00330-ip-10-171-10-108.ec2.internal.warc.gz
ckb
0.996305
Arab
9
{"ckb_Arab_score": 0.9963049292564392}
به پێی ووته‌ی نوێنه‌رانی كورد له سوریا به‌لانی كه‌مه‌وه 14 كه‌س كوژراون و زیاتر له سه‌د كه‌س له‌ماوه‌ی 2 ڕۆژ كێشه و سه‌ر هه‌ڵدان له نێوان كورد و عه‌ره‌به‌كان له به‌شی باكووری خۆرهه‌ڵاتدا بریندار بوونه. سه‌باره‌ت به ئه‌م مه‌سه‌له‌یه هاوكارانمانان حه‌یده‌ر كه‌ریم و ئه‌حمه‌د بارزانی گفتوگۆیه‌كیان له‌گه‌ڵ به‌ڕێز حامد ده‌رویش سكرتێری گشتی پارتی دیموكراتی پێشكه‌وتنخوازی كورد له سوریادا سازداوه. بۆ گوێ گرتن له ته‌واوی ئه‌م گفتوگۆیه، ده‌توانیت له‌م فایله ده‌نگییه‌ی لای به‌شی سه‌ره‌وه‌ی ئه‌م لاپه‌ڕه بده‌یت.
<urn:uuid:92dd3591-a2d1-4696-9a5d-d8471a2a7ab3>
CC-MAIN-2017-09
http://www.dengiamerika.com/a/a-58-a-2004-03-14-2-1-89159607/942193.html
2017-02-20T06:17:22Z
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2017-09/segments/1487501170425.26/warc/CC-MAIN-20170219104610-00538-ip-10-171-10-108.ec2.internal.warc.gz
ckb
0.971794
Arab
10
{"ckb_Arab_score": 0.9717941880226135, "sdh_Arab_score": 0.027614649385213852}
دکتۆر مه‌حمود عوسمان به به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکای گوت ئه‌مه‌ریکا داوا له ئێران ده‌کات که دراوسێیه‌کی باش و هێمن بێت و ده‌ست نه‌خاته ناو کاروباری عێراقه‌وه. ده‌ڵێت بڕواناکه‌م ئه‌مه‌ریکا هیچی پێ بکرێت و ئه‌مڕۆ ئه‌مه‌ریکا له‌م مه‌سه‌له‌یه‌دا هێنده‌ی موقته‌دا سه‌در ده‌وری له عێراقدا نییه. دکتۆر مه‌حمود عوسمان سیاسه‌تکاری کورد و ئه‌ندامی په‌ڕله‌مانی عێراق، له وتووێژێکدا له‌گه‌ڵ هاوکارمان حه‌یده‌ر که‌ریم ده‌ڵێت ئه‌و تومه‌تانه‌ی که ئێستا سه‌روک وه‌زیری پێشووی عێراق ئه‌یاد عه‌لاوی ئاراسته‌ی ئێرانی کردووه که ده‌ڵێت ئاژاوه له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ده‌نێته‌وه، بۆ ئه‌وه‌یه تۆزێک ئه‌مه‌ریکا و وڵاتانی عه‌ره‌ب هان بدات که بێن و هاوکاری بکه‌ن. به‌ڵام دکتۆر مه‌حمود ده‌ڵێت به قه‌ناعه‌تی من هیچیان به هانایه‌وه نایه‌ن و خه‌می ئه‌وه‌ی نه‌بێت. هه‌روه‌ها دکتۆر مه‌حمود عوسمان سه‌باره‌ت به سه‌رژمێری گشتی دانیشتوانی عێراق ده‌ڵێت هه‌میشه له فۆرمی سه‌رژمێری له عێراقدا ناوی نه‌ته‌وه و زمان و ئاین هه‌بووه و به‌ڕای من هیچ ڕاست نییه که ئه‌مانه لاببرێن چونکه هه‌میشه له جیهاندا ئه‌مانه بوونه و به قه‌ناعه‌تی من لابردنی ناوی نه‌ته‌وه له سه‌رژمێریدا گرنگی و بایه‌خی سهرژمیرییهکه له‌ناو ده‌بات و به‌لای منه‌وه سه‌یره که یه‌کێکی وه‌کو عه‌لی بابان ده‌یه‌وێت شتی وا‌بکات. ده‌ڵێت عه‌لی بابان له‌وانه‌یه خۆی زۆر بایه‌خ به نه‌ته‌وه نه‌دات، چونکه خۆی به ئه‌سڵ کورده به‌ڵام خۆی به عه‌ره‌ب ده‌زانێت. جا له‌به‌ر ئه‌وه له‌وانه‌یه نه‌ته‌وه‌ی به‌لاوه گرنگ نه‌بێت. هه‌روه‌ها ده‌ڵێت ئه‌م هه‌نگاوه‌ی وه‌زیری پلاندانانی عێراق عه‌لی بابان شتێکی سیاسی له پشته و به‌تایبه‌تی هه‌موو ئامانجه‌که‌ش کورده و مه‌به‌ستیان ئه‌وه‌یه له‌و ناوچانه‌ی که ئێمه پێیان ده‌ڵێن ناوچه‌ی دابڕاو که به قه‌ناعه‌تی ئێمه ئه‌وانه له بنه‌ڕتدا ناوچه‌ی کوردستانن و زۆربه‌ی دانیشتوانی کوردن یا کوردستانین که له سه‌رژمێریدا ده‌رنه‌که‌ون و ژماره‌ی ئه‌وانی دیکه‌ش ده‌رنه‌که‌وێت. ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی وتووێژه‌که بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 9:04 خوله‌كه.
<urn:uuid:ef325ba6-6a1a-4ff8-831a-1477cc14a9e6>
CC-MAIN-2017-09
http://www.dengiamerika.com/a/mahmoud-osman-19oct10-105288728/962039.html
2017-02-21T12:09:00Z
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2017-09/segments/1487501170708.51/warc/CC-MAIN-20170219104610-00062-ip-10-171-10-108.ec2.internal.warc.gz
ckb
0.997755
Arab
9
{"ckb_Arab_score": 0.9977548122406006}
ناوەندە ئەکادیمییەکان لەجیهاندا تێکڕا هەم لەڕووی زانستییەوە هەم لە ڕووی بەشداری توێری و کردارییەوە هەماهەنگ لەگەڵ دیاردەو پرسە گرنگەکانی جیهاندا لەگفتوگۆو توێژینەوەو پەیوەندیدان. شارەزایانی بواری ئەکادیمی لە زانکۆ بەناوبانگەکانی دنیا لە ئەمریکا و ئەوروپا و وڵاتانی خۆرئاوا بە گشتی پرس و دیاردەی تیرۆر و کێشە گەورەکانی جیهان بەهەند وەدەگرن و چەندین توێژینەوە و تۆڕی گفتوگۆ و کاری ستراتیژی هاوبەشیان لەگەڵ ناوەندەکانی توێژینەوە و ناوەندە هەستیارەکانی کۆمەڵگەو دەسەڵاتدا هەیە. ئایا زانکۆکانی کوردستان کەوتونەتە کوێی ئەم نەخشە جیهانییەوە؟ ئاستی ئاکادیمیان چۆنە؟ قەیرانە ئابوری و سیاسی و کۆمەڵایەتییەکان چ بەڵایەکی بۆ پەروەردە و خوێندنی باڵا دروستکردووە؟ رۆڵ و بایەخی زانکۆ لە گەشەی کۆمەڵایەتی و فەرهەنگی و ئەکادیمیدا چین؟ سەبارەت بەو تەوەرانە و چەندین پرسی گرنگ ئاسۆ جەبار بۆ هەفتەنامەی رەهەندەکان وتووێژێکی لەگەڵ نوسەر و پسپۆری ئەکادیمی دکتۆر ئازاد حەمە دا سازکردووە. سەبارەت بە جیاوازی و بەربەستەکانی بەردەم زانکۆکان ئازاد حەمە دەڵێت "بێباکی سیاسی رەنگە کاریگەری هەبێت لەسەر دروستکردنی ئەم دیوارە لەنێوان کۆمەڵگەو نێوەندی ئەکادیمیدا". "لەهەموو زانکۆکانی جیهاندا زانکۆ جیاوازە لەقاوەخانە، لەریستورانت، لەشوێنی گشتی، لەپارک؛ بە تەواوەتی کە دەڵێی زانکۆ پیرۆزییەکی هەیە، بە مانا ئاینییەکەی نا، پەیکەر و کیانێکی خۆی هەیە". سەبارەت بە گرفتەکانی زانکۆ ئازاد حەمە دەڵێت "زانکۆ دەبێت بودجەیەکی هەبێت بۆئەوەی تێچووەکانی ناو زانکۆ دابینبکات، بتوانێت کۆنفرانس بکات، وۆرکشۆپ بکات، بتوانێت خەڵکانێک بنێرێتە دەرەوەو هەندێک میوان لەدەرەوە بهێنێت، دەیان شتی‌تریش؛ زانکۆی سلێمانی ئەو بودجەیەی نیە". هەروەها دەشڵێت" ئێستاکە هەلومەرجێکی سیاسی و ئابوری لەئارادایە، کە زانکۆکانی پابەندی خۆی کردووە، زانکۆکانی هەژارکردووە، زانکۆکانی برسی کردووە؛ ئەمە وایکردووە لێپرسینەوە نەمێنێت". "ئەم هەژارییە ئابورییە، ئەم کەمکورییە دەرامەتییە کێشەی زانین دروستدەکات، زانین هەژار دەکات، مەعریفە هەژار دەبێت، ئەمە وادەکات جیاوزی ئەوتۆ لەنێوان شەقام و زانکۆ‌دا نامێنێت، مامۆستایەکی زانکۆ‌و شۆفێرێکی تاکسیدا نامێنێت، خوێندکارێکی زانکۆ و دوکاندارێک نامێنێت، ئەمە تراژیدیایە". سەبارەت بە هەڵوێستی دەسەڵات بەرامبەر خوێندنی باڵا و پەروەردە رۆشنبیریی؛ ئازاد حەمە دەڵێت "دەسەڵات لەکاتی قەیرانەکاندا پەلاماری وەزارەتی رۆشنبیری و پەروەردەو خوێندنی باڵادا دەدات؛ چونکە پێیوایە کە ئەمانە بەرهەمهێنەر نین، ئەمانە مشەخۆرن، ئەگەر پێیوانەبێت وا ناکات. بەڵام لەخۆرئاوا بایەخدان بە کەرتی تەندروستی و پەروەردەو خوێندنی باڵا لەپێشی پێشەوەی هەموو شتەکانە". هەروەها دەشڵێت "دەستێوەردانی حیزبی هەیە بۆ زانکۆکان، بەڵام هەوڵێکیش هەیە لەلایەن زانکۆی سلێمانییەوە بۆ رووبەڕوبونەوەی ئەو دەستتێوەردانە و دانانی سنورێک بۆ ئەم دەستتێوەردانە. لەم دەڤەرە رەنگە ئەم تەقەلایە هەبێت، بەڵام لەزانکۆکانی تر رەنگە ئەم تەقەلایە زۆر نزمتر بێت". "لەهەندێک لە زانکۆکان‌دا جیاوازییەکی ئەوتۆ ناکەیت لەنێوان بارەگایەکی حیزبی و زانکۆیەکدا". سەبارەت بە کاریگەری ئیسلامییەکان لەسەر زانکۆ ئازاد حەمە دەڵێت "ئیسلامی سیاسی توانیوێتی پەلاماری ئەو دوو گۆڕەپانە بدات، گۆڕەپانی خوێندنی باڵا‌و پەروەردە". سەبارەت بە بارودۆخی مامۆستایانیش دەڵێت "مامۆستاکان، ئێستا لەپەروەردە هەمویان شتی ناوماڵ ئەفرۆشن، مامۆستا یەخچاڵەکەی دەفرۆشێت، ئەوپەڕەکەی سێ رۆژ دەتوانێت پێی بژی، لەکۆمەڵگەیەکدا کە مامۆستا لە 75% ی موچەکەی وەردەگرێت کە کیلۆی گۆشت بە 18.000 دینارە، ئەبێت ئەم مامۆستایە چ هێزێکی تیادا بێت کە بەیانی کاژمێر 8 ئەچێت بۆ قوتابخانە؛ چی بڵێتەوە بەم خوێندکارانە، لەکوێوە لێیان بپرسێتەوە". لە ڕێی ئەم بەستەرەوە دەتوانن گوێبیستی تەواوی وتووێژەک ببن......
<urn:uuid:9dfd7cd5-1664-4e12-8550-5eb66a5b96cd>
CC-MAIN-2017-09
http://www.dengiamerika.com/a/3470521.html
2017-02-21T18:51:34Z
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2017-09/segments/1487501170823.55/warc/CC-MAIN-20170219104610-00430-ip-10-171-10-108.ec2.internal.warc.gz
ckb
0.861846
Arab
13
{"ckb_Arab_score": 0.8618461489677429, "sdh_Arab_score": 0.08945783227682114, "hac_Arab_score": 0.04864436388015747}
كاربه‌دەستانی ئه‌ندەنووسی رادەگهیهنن: له ئه‌نجام ته‌قینه‌وەی بۆمبێك له ئاهه‌نگێكی سه‌ری ساڵی نوێ دا له ناوچه‌ی ئاچێ نۆ كه‌س كوژراوە و سی و دوو كه‌س بریندار بوون. هه‌روەها دەڵێن: بۆمبه‌كه له شانۆی كۆنسێرته‌كه‌دا له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوچه‌ی ئاچێدا له شاری پێروولاك تهقیوەتهوەو تا ئێستا هیچ كه‌س به‌رپرسیاری خۆی به‌رامبه‌ر به‌و ڕووداوە نیشان نه‌داوە. قسه‌كه‌ری له‌شكری ئاچێش بزووتنه‌وەی ئاچێی ئازادی به به‌رپرسیاری ئه‌و ته‌قینه‌وەیه داناوەو كه بۆ ماوەی بیست و حه‌وت ساڵه بۆ سه‌ربه‌خۆیی بوونی ناوچه‌كه خه‌بات دەكه‌ن. به‌ڵام قسه‌كه‌ری ئه‌و گروپه‌ش رەتی ئه‌و تاوانانه‌ی كردۆته‌وە.
<urn:uuid:bebcbef9-49c0-4c69-a1e8-8e53a1ecea08>
CC-MAIN-2017-09
http://www.dengiamerika.com/a/a-58-a-2004-01-01-1-1-89162422/942586.html
2017-02-25T06:53:09Z
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2017-09/segments/1487501171670.52/warc/CC-MAIN-20170219104611-00306-ip-10-171-10-108.ec2.internal.warc.gz
ckb
0.997346
Arab
8
{"ckb_Arab_score": 0.9973464608192444}
باوكى نەيمارى بەرازيلى و ئەستێرەى يانەى بارشەلۆنە باسى ئەوە دەكات كە كورەكەى بۆ پاڵەوانى ئسپنيا يارى دەكات بەهۆى بوونى ياريزانى وەك ميسى و رۆنالدۆ. نيمارى تەمەن ٢٤ سال لە وەرزى ٢٠١٣ لە ريزى يانەى سانتۆسەوە پەيوەندى بەيانەى بارشەلۆنە كرد و لەو كاتەوە تا ئێستا دوانەيەكى ناوازەيان پێكهێناوە و هاوكارى بلۆگرانايان كردوە بۆ بردنەوەى خولى ئسپانى و چامپيۆنزليگ و چەندين نازناوى تر. نيمار سينيۆر لە لێدوانێكى بۆ راديۆى كوبى وتى: "هەموان ميسى دەناسن و دەشزانن ئەو چ ياريزانێكە, كورەكەم دڵخۆشە بە ياريكردنى لە بارشەلۆنە لە تەنيشت ميسى". وتيشى: "ئەگەر ميسى و رۆناڵدۆ نەبوونايە, ئەوا نيماريش بە هەمان شێوە نەدەبوو, ئەمەش پێشتر لە پيلى و مارادۆناوە سەرچاوى گرتوە, چونكە ئەو دوانە سەرچاوەى ئيلهامى چەندين ياريزانى تر بوون, ميسى ناوازەيە و شايستەى تۆپى ئاڵتوونيە". جێگاى ئاماژە پێكردنە كە نەيمار هەفتەى پێشوو گرێبەستەكەى لەگەڵ بارشەلۆنەدا نوێكردەوە تا وەرزى ٢٠٢١, هەروەها لە تەنيشت هاورێكەى پاڵێوراوە بۆ تۆپى ئالتوونى, كە تێيدا رۆنالدۆ لە سەرووى هەموو پێشبينيەكانەوەيە بۆ بەدەستهێنانى چونكە توانى لەگەل مەدريد چامپيۆنزليگ و لەگەل پرتوگال يۆرۆى ٢٠١٦ بەرز بكاتەوە.
<urn:uuid:cc7eebbc-4054-4539-8b89-a4ed50d0c685>
CC-MAIN-2017-09
http://www.kurdsport.net/sport/6236
2017-02-27T15:50:28Z
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2017-09/segments/1487501172902.42/warc/CC-MAIN-20170219104612-00006-ip-10-171-10-108.ec2.internal.warc.gz
ckb
0.820651
Arab
8
{"ckb_Arab_score": 0.8206508755683899, "sdh_Arab_score": 0.16104838252067566, "hac_Arab_score": 0.015811722725629807}
سه‌رۆك وەزیرانی ئیسرائیلی ئاریاڵ شارۆنیش دەڵێت له‌وانه‌یه كۆچی دوایی به‌ڕێز عه‌رەفات ساتێكی مێژوویی خاڵی وەڕگهڕان بێت له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوەڕاستدا. به‌ڕێز شارۆن گوتی ئیسرائیل ئاشتیخوازە و له هه‌وڵه‌كانی گه‌یشتن به ڕێكه‌وتنامه‌یه‌كی ئاشتی له‌گه‌ڵ فه‌له‌ستینیه‌كاندا به‌ردەوام دەبێت. هه‌روەها گوتی دەبێت ڕێبه‌رانی نوێی فه‌له‌ستینی كار بۆ وەستاندنی تیرۆرزم بكه‌ن. له هه‌مان كاتدا، ئیسرائیلیه‌كان خۆیان بۆ بهرزبونهوەی ڕادەی توند و تیژییهكان ئامادە دەكه‌ن و ئاسایشیان له ووڵاتدا توند كردووە و ڕێگای هاتوچۆكردنیان بۆ ناوچه فه‌له‌ستینیه‌كان داخستووە. جێی باسه، ئه‌و توند و تیژیانه‌ی كه بۆ ماوەی چوار ساڵه دەستیپێكردووە هه‌ر به‌ردەوامه و هێزەكانی ئیسرائیلی له كه‌رتی غه‌ززە ته‌قه‌یان له چه‌كدارێكی فه‌له‌ستینی كردووە و كوشتویانه. هه‌ندێ چه‌كداری تری فه‌له‌ستینیش به‌ڵێنیان داوە به هه‌ق سهندنهوەی كۆچی دوایی عه‌رەفات و دەڵێن هێرشه‌كانیان له دژی ئیسرائیلیه‌كان زیاد دەكات.
<urn:uuid:e345dca1-bb1a-4c00-835b-146ad7150b83>
CC-MAIN-2017-09
http://www.dengiamerika.com/a/a-58-a-2004-11-11-7-1-89155252/941608.html
2017-02-21T10:21:41Z
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2017-09/segments/1487501170700.71/warc/CC-MAIN-20170219104610-00039-ip-10-171-10-108.ec2.internal.warc.gz
ckb
0.985031
Arab
9
{"ckb_Arab_score": 0.9850311875343323, "sdh_Arab_score": 0.013087031431496143}
پـۆلیسی تورکیا 60 که‌سی ده‌سـتگیرکردووه به گومانی ئه‌وه‌ی سه‌ر به پارتی کرێـکارانی کوردسـتانی قهدهغهکراوبن واته په‌که‌که، یان هاوکاری په‌که‌که‌یان کردووه. ئاژانسی دهنگوباسی ئاناتۆلیا له تورکیا ده‌ڵێت ده‌سـتگیرکردنه‌کان هاوکاتی زنجیره‌یه‌ک هێرش کراون له سه‌رانسه‌ری ناوچه کوردیـیه‌که‌ی باشوری ڕۆژهه‌ڵات و هه‌روه‌هاش له ئسـته‌نبوڵ گه‌وره‌ترین شـاری تورکیا. ئه‌م ده‌سـتگیرکردنانه دوابه‌دوای ئۆپه‌راسـیۆنه هاوشـێوهکهی مانگی دوازده‌ی تورکیا هات که پـۆلیسی تورکیا هێرشـیان کرده سه‌ر ماڵه‌کانی ئه‌وانه‌ی پـێان ده‌ڵێن گومانبارانی جودایی خوازی کورد و 31 که‌سیان ده‌سـتگیرکرد. زۆرێـک له‌و گیراوانه شـاره‌وانی شـاره‌کانی که زۆربه‌ی دانیشـتووانیان کوردن و هه‌مووشیان ئه‌ندامی پارتی کۆمه‌ڵـگای دیموکراسی کورده‌کان بوون، واته ده‌ته‌په که له‌م ماوه‌یه‌ی ڕابردوودا ئه‌م پارتیـیهش قه‌ده‌غه‌کرا.
<urn:uuid:bbe4df4d-3eb6-4be6-884a-3ecb4dde8109>
CC-MAIN-2017-09
http://www.dengiamerika.com/a/a-58-2010-01-24-voa3-89239302/956297.html
2017-02-19T16:33:39Z
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2017-09/segments/1487501170186.50/warc/CC-MAIN-20170219104610-00612-ip-10-171-10-108.ec2.internal.warc.gz
ckb
0.988409
Arab
8
{"ckb_Arab_score": 0.9884092807769775}
ئێران و هاوپه‌یمانه به‌هێزه‌که‌ی واته ڕوسیا ناپه‌سندی سزای نوێی ڕۆژئاوایان به‌دژی به‌شه‌کانی دراوی، په‌ترۆشیمی و وزه‌ی تاران کردووه و ده‌ڵێن نایاسایی و بێ سووده. دووشه‌ممه، ئه‌مه‌ریکا، که‌نه‌دا و به‌ریتانیا بڕیاری نوێیان ڕاگه‌یاندن بۆ توندترکردنی گوشاری ئابوری به‌سه‌ر ئێران وه‌ک وڵامدانه‌وه به نیگه‌رانیه‌کانی نێونه‌ته‌وه‌یی له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی ئێران خه‌ریکی سازکردنی چه‌کی ناوکیـیه. سێشه‌ممه، گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران ڕامین مێهمانپهرهست گوتی بڕیاری یه‌ک لایه‌نه‌ی هه‌ر 3 وڵات ڕایانگه‌یاند،" پرۆپاگه‌نده و شه‌ڕی ڕهوانیـیه." مێهمانپهرهست پێشبینی کرد بڕیاره‌کان کاریگه‌ریـیان نابێت و گوتی په‌یوه‌ندی بازرگانی و ئابوری ئێران له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریکا و به‌ریتانیا بچوکن. وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ڕوسیاش گوتی سـزاکان مایه‌ی قبوڵکردن نین. مۆسکۆ و چین پێکه‌وه ڕێگه‌ی ئه‌وه‌یان گرتووه بڕیاری سزای زیاتر به‌دژی تاران بۆ په‌سندکردن بگاته ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان. تا ئێستا 4 ده‌ست گه‌مارۆی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان به‌سه‌ر ئێران داسه‌پێندراوه.
<urn:uuid:16e5006f-5736-434e-b05f-7ffb9d92975d>
CC-MAIN-2017-09
http://www.dengiamerika.com/a/iran-nuclear-22nov11-134328223/977389.html
2017-02-24T10:23:34Z
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2017-09/segments/1487501171463.89/warc/CC-MAIN-20170219104611-00012-ip-10-171-10-108.ec2.internal.warc.gz
ckb
0.99817
Arab
16
{"ckb_Arab_score": 0.9981700778007507}
یاریزانی هه‌ڵبژارده‌ی هۆڵندا و هێڵی ناوه‌ڕاستی یانه‌ی ڕیاڵ مه‌دریدی ئیسپانی (ئارین ڕۆبن) به شێوه‌یه‌كی فه‌ڕمی په‌یوه‌ندی كرد به یانه‌ی بایرن میونخی ئه‌ڵمانیه‌وه و بۆندێكی له‌گه‌ڵ ئه‌و یانه ئه‌ڵمانیه مۆر كرد . یانه‌ی بایرن میونخی ئه‌ڵمانی له‌سه‌ر پێگه‌ی خۆی له تۆڕی ئینته‌رنێت بلاَویكردهوه كه یانه‌كه‌یان بۆندێكی بۆ ماوه‌ی چوار وه‌رز و تا ساڵی 2013 له‌گه‌ڵ ئه‌ستێره‌ی هه‌ڵبژارده‌ی هۆڵندا (ئارین ڕۆبن) مۆر كردووه و به شێوه‌یه‌كی ڕه‌سمی ئه‌و یاریزانه بووه به یاریزانی یانه‌كه‌یان . هه‌روه‌ها یانه‌ی بایرن میونخ ڕایگه‌یاند كه دوای گفتوگۆكردنێكی كه‌م له‌گه‌ڵ فلۆرینتینۆ پیرێزی سه‌رۆكی یانه‌ی ڕیاڵ مه‌درید گه‌یشتنه ڕێكه‌وتنی كۆتاییه‌وه و زۆر به خێرایی توانیان بگه‌نه ڕێكه‌وتنی كۆتایی ، دوای ئه‌وه‌ی فلۆرینتینۆ پیرێزی سه‌رۆكی یانه‌ی ڕیاڵ مه‌درید پێشوازی له‌و بۆنده‌ی یانه‌كه‌یان كردوو پێ ی ڕاگه‌یاندبوون كه ده‌یانه‌وێت له‌گه‌ڵ یانه‌كه‌یان له‌سه‌ر گواستنه‌وه‌ی ڕۆبن به زووترین كات بگه‌نه ڕێكه‌وتنه‌وه . هه‌ردوو یانه‌ی بایرن میونخ و ڕیاڵ مه‌درید بڕی بۆندی ئه‌و یاریزانه‌یان ئاشكرا نه‌كردووه ، بهلاَم سه‌رچاوه‌كان ئاماژه‌یان به‌وه‌كردووه كه بڕی بۆندی ئه‌و یاریزانه نزیكه‌ی 25 ملیۆن یۆرۆیه . یانه‌ی بایرن میونخ ئاشكراشی كرد كه بۆندی ڕۆبن هیچ په‌یوه‌ندیه‌كی به وهوهنییه كه ڕۆژنامه‌كانی ئیسپانیا بلاَویان كردۆته‌وه كه گوایه وه‌رزی داهاتوو یانه‌كه‌یان ڕێگه به ڕیبیری ده‌دات كه ڕووبكاته یانه‌ی ڕیاڵ مه‌دریده‌وه . له چاوپێكه‌وتنێكیشدا یاریزانی ناوبراو ڕایگه‌یاند كه هاتنی بۆ یانه‌ی بایرن میونخ زۆر خێرابووه ، هه‌روه‌ها ووتیشی كه كاتێك پێیان ڕاگه‌یاندووم كه ڕووبكه‌مه ڕیزی یانه‌ی بایرن میونخه‌وه ده‌ستبه‌جێ ڕه‌زامه‌ندیم ده‌ربڕیوه و ڕازی بووم به چوونم بۆ ئه‌و یانه‌یه ، له درێژه‌ی قسه‌كانیدا ڕۆبن خۆشحاڵی خۆی ده‌ربڕی به هاتنی بۆ یانه‌ی بایرن میونخ و ڕاشی گه‌یاند كه هه‌ست به جیاوازی ناكات له نێوان یانه‌ی بایرن میونخ و ڕیاڵ مه‌درید چونكه هه‌ردوو یانه‌كه یانه‌یه‌كی به‌هێزی ئه‌وروپا و جیهانن و ههریانهیهكیشیان ئه‌زموونێكی زۆریان له تۆپی پێ ی ئه‌وروپادا هه‌یه . له كۆتایی ووتهكانیشیدا ئارین ڕۆبن ڕایگه‌یاند كه هه‌موو هه‌وڵێكی خۆی ده‌خاته كار كه شان به شانی ڕیبیری و شفاینشتایگهر و ماریۆ گۆمێز یانه‌كه‌یان به‌ره‌و پێش ببه‌ن و سوودێكی زۆر به یانه‌كه‌یان بگه‌یه‌نن له وه‌رزه‌كانی داهاتوودا . جێ ی باسه دوێنێ پێنج شه‌ممه یاریزانی ناوبراو گه‌یشته میونخ و سه‌رله به‌یانی ئه‌مڕۆ پشكنینی پزیشكی له‌گه‌ڵ یانه‌ی بایرن میونخ به سه‌ركه‌وتوویی ئه‌نجام دا‌و و دوابه‌دوای ئه‌وه‌ش بۆندێكی له‌گه‌ڵ ئه‌و یانه‌یه تا ساڵی 2013 ئیمزا كرد و دواتریش سه‌رۆكی ته‌نفیزی یانه‌ی بایرن میونخ (كارڵ هاینز ڕۆمه‌نیگه) ئارین ڕۆبنی به درێسی ژماره (10) وه به كه‌ناڵه‌كانی ڕاگه‌یاندن ناساند . هه‌روه‌ها هه‌ر ئه‌مڕۆش ڕۆبن به شداری یه‌كه‌مین یه‌كه‌ی مه‌شق و ڕاهێنانی یانه‌كه‌ی كرد بۆ خۆ ئامادهكرردن بۆ یاری سبه‌ینێ ی یانه‌كه‌ی كه وابڕیاره له نێو یاریگای ئالیانزئارێنای تایبه‌ت به یانه‌ی بایرن میونخ ڕووبه‌ڕووی یانه‌ی ۆڵفسبۆرگی پاڵه‌وانی وه‌رزی ڕابردووی خولی ئه‌ڵمانی ببنه‌وه . شایه‌نی باسه ئارین ڕۆبنی ته‌مه‌ن 25 ساڵ له پێشتردا یاری بۆ یانه‌كانی (گرۆنینگین و ئایندهۆڤن) ی هۆڵندی و (چێڵسی) ئینگلیزی كردووه و وه‌رزی 2007 به‌بڕی 37 ملیۆن یۆرۆ ڕووی كرده ڕیزی یانه‌ی ڕیاڵ مه‌دریده‌وه، هه‌روه‌ها 42 یاری بۆ هه‌ڵبژارده‌ی هۆڵندا ئه‌نجام داوه و 11 گۆڵیشی تۆمار كردووه
<urn:uuid:351b07d2-f243-4f11-9a1d-e0472e9c7829>
CC-MAIN-2017-09
http://kurdish.friendhood.net/t297-4
2017-02-27T20:14:45Z
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2017-09/segments/1487501173761.96/warc/CC-MAIN-20170219104613-00540-ip-10-171-10-108.ec2.internal.warc.gz
ckb
0.993
Arab
4
{"ckb_Arab_score": 0.9930001497268677}
وا بۆ چوارهه‌مین ڕۆژه له‌و ده‌مه‌وه‌ی میلیشـیاكانی فه‌له‌ستینی دیواری به‌ربه‌سـتی سـنووریـیان له ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ی ڕابردوودا داڕمان به هه‌زاران له فهلهستینیـیهكانی كه‌رتی غه‌ززه ده‌په‌ڕێنه‌وه ناو خاكی میسر. بۆ یه‌كه‌م جار ڕۆژی شه‌ممه به سـه‌دان ئۆتۆمبیل له غه‌ززه‌وه سـنووریان به‌زاند و چوونه ناو خاكی میسـرهوه، ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه‌ی میلیشـیا فه‌له‌ستینیـیه‌كان به بلدۆزه‌ر كهلێنێـكی نوێـیان كرده نێو دیواری به‌ربه‌ستی سـنووری نێوان غه‌ززه و میسـر. هێزه‌كانی پاسـهوانانی میسری ڕۆژی هه‌ینی به مه‌به‌سـتی ڕێـگرتن له په‌ڕینه‌وه‌ی به سـه‌دان له فه‌له‌سـتیـنیـیه‌كان بۆ نێو میسـر ئاوڕشـێنی فهلهستینیـیهكانیان كرد، به‌ڵام شـكسـتیان له بهربهستـكردنی په‌ڕینه‌وه‌ی فه‌له‌ستینیـیه‌كان هێنا. به‌هۆی ئه‌و ئابڵۆقه‌یه‌ی كه ئیسرائیل به‌سه‌ر كه‌رتی غهززهیدا له هه‌فته‌ی ڕابردوودا سه‌پاندی وه‌ك كاردانه‌وه‌یه‌ك له موشـهكبارانی باشوری ئیسرائیلی، هه‌ر بۆیه بۆ كڕینی كلوپهل و پـێداویستی ڕۆژانه‌یان به سه‌دان فه‌له‌ستینی ده‌چنه ناو خاكی میسـرهوه. ئه‌وه‌ی شـایانی باسه وته‌بێژێـكی ئیسرائیلی ده‌ڵێت ئه‌و نیگه‌رانه له‌وه‌ی گروپی حه‌ماس كه كۆنتڕۆڵی كه‌رتی غه‌ززه ده‌كات، واڵابوونی سـنوور بۆ په‌ڕاندنه‌وه‌ی تێرۆریسـتان چه‌ك به‌كاربهێنێت.
<urn:uuid:04c0f989-3b4e-4c5d-9e60-9d9a1bb0eab6>
CC-MAIN-2017-09
http://www.dengiamerika.com/a/a-58-2008-01-26-voa3-89215682/951641.html
2017-02-27T20:28:17Z
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2017-09/segments/1487501173761.96/warc/CC-MAIN-20170219104613-00540-ip-10-171-10-108.ec2.internal.warc.gz
ckb
0.996425
Arab
7
{"ckb_Arab_score": 0.9964245557785034}
هه‌میشه له ده‌می ته‌نگه‌ژه‌کانی هه‌رێم له‌گه‌ڵ به‌غدادا ده‌نگی هه‌ڕه‌شه‌کانی جیابۆنه‌وه له‌گه‌ڵ حکومه‌تی ناوه‌ند به‌رزتر ده‌بنه‌وه. به پێ راگه‌یاندنه‌کان، ئه‌مجاره‌ش له کۆبۆنه‌وه‌ی سه‌رۆکی هه‌رێم و نوێنه‌رانی کورد له به‌غدا گوایه باس له هه‌مان هه‌ڕه‌شانه کراوه. لێکۆڵه‌ر هێمن سهێدێ له هه‌ڤپه‌ێڤینێکدا له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا سه‌باره‌ت به‌وه‌ی ئایا ئه‌م هه‌ڕه‌شانه هه‌ر هه‌ڕه‌شه‌ن وه یاخود شتێکی به دوادایه ده‌لێت " ئێوه ئاماژه‌تان به‌وه کرد له کاتی تهنهگهژهکان ئه‌و هه‌ڕه‌شانه به‌رز ده‌بێته‌وه،به‌ڵام من ئه‌وه‌شی ده‌خه‌مه سه‌ربه ته‌واو بوونی ته‌نگه‌ژه‌کان هه‌ڕه‌شه‌که ده‌نوێته‌وه و باسی هه‌ر ناکرێت. کاک هێمن هه‌ر وه‌ها ده‌ڵێت رابوردووێ ئه‌و بابه‌ته ده‌گه‌رێته‌وه بۆ ئه‌و سێ چوار ساڵه‌ی رابوردوو که به بڕوای من ململانی ناخۆیی و پرۆسه‌ی ریفۆرم له ناخۆێ کوردستان ده‌ستیپێکردووه وه له زیاتر ده‌کرێ بڵێن له‌و بابه‌ته بۆ ئامرازێکی سیاسی، بۆ مه‌به‌ستێکی سیاسی که‌ڵک وه‌ر لێگیراوه، هه‌میشه ئه‌و کاته‌ی فیشار له‌سه‌ر حکومه‌ت بوه بۆ ریفۆرم . بۆ چاکسازی، بۆ پێدا چوونه‌وه به به‌رنامه‌کانی، بۆ گرنگی دان به که‌رکووک و ناوچه دابڕاوه‌کان، له‌سه‌ر ڕا ئه‌و بابه‌ته‌ی سه‌ربه‌خۆیی گه‌رم ده‌بێته‌وه. کاک هێمن ده‌شڵێت نه حکومه‌تی هه‌رێم له حاڵی حازردا ئه‌و تواناییه‌ی هه‌یه که ئه‌گه‌ر کوردستان بیه‌وێ سه‌ربه‌خۆ بێ پێشی بگرێ وه نه کوردستان ئه‌و ئاماده‌گیه‌ی هه‌یه که سه‌ربه‌خۆییه‌کی ته‌واو ڕا بگه‌ێنێت ".
<urn:uuid:3a2c4e10-6eb1-426e-abcc-9bbb88030abf>
CC-MAIN-2017-09
http://www.dengiamerika.com/a/1872053.html
2017-02-22T19:52:29Z
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2017-09/segments/1487501171043.28/warc/CC-MAIN-20170219104611-00096-ip-10-171-10-108.ec2.internal.warc.gz
ckb
0.998796
Arab
8
{"ckb_Arab_score": 0.9987955689430237}
بارودۆخی سیاسی و قه‌یرانی دارایی، دوو کێشه‌ن که ئێشتا به‌رۆکی هه‌رێمی کوردستانی گرتووه، زۆرێک له شاره‌زایان له نێویشیاندا دکتۆر سابر بۆکانی مامۆستای زانکۆی سلێمانی پێی وایه "شکست هێنانی ئیداری حوکمڕانی هه‌رێمی کوردستان هۆکاری ئه‌و گرفتانه‌یه و ئه‌و ده‌سه‌لاته‌ی که هه‌موو جومگه‌کانی ئابوری به‌ده‌سته‌وه‌یه، ته‌نها له‌به‌رژه‌وه‌ندی خۆیان به‌کاریان هێناوه‌و خه‌ڵکیان به‌لاوه گرنگ نییه." به‌رده‌وام قسه له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌کرێت که له ئه‌گه‌ری هه‌ر بڕیارێکی سیاسی که کورد بیدات له‌م دۆخه سیاسییه‌ی ئێستا، ئایا خه‌ڵک له‌گه‌ڵیدا ده‌بێت؟ یاخود ئایا خه‌ڵک بڕستی ئه‌وه‌ی تیا ماوه؟ له‌و باره‌یه‌وه ئه‌و مامۆستای زانکۆیه لای وایه ده‌سه‌ڵاتێکی وا شایسته‌ی کۆمه‌ڵگایه‌کی خێڵهکییهو هه‌رواش ده‌بێت، ده‌شڵێت "ئێستا هه‌ڵبژاردن بکرێته‌وه خه‌ڵک هه‌ر ئه‌و ده‌موچاوه سیاسیانه هه‌ڵده‌بژێرێته‌وه، ره‌نگه لێره‌و له‌وێ کورسییه‌ک ئه‌مبه‌راوبه‌ر بکات." سه‌باره‌ت به موچه‌ی فهرمانبهرابیش ئه‌و ده‌ڵێت هه‌موو فه‌رمانبه‌رێکی نه‌گرتووه‌ته‌وه، ده‌شڵێت "که‌مێک مووچه‌ی دادوه‌ران که‌م کراوه‌ته‌وه، ده‌نا هێزی پێشمه‌رگه‌و ئاسایش و خانه‌نشینی پێشمه‌رگه موچه‌که‌یان وه‌ک خۆیانه، مامۆستا‌و فه‌رمانبه‌رانی تر موچه‌که‌یان کراوه‌ته نیوه."
<urn:uuid:424b5ebf-23b8-4c2d-b97b-8b830f48bb81>
CC-MAIN-2017-09
http://www.dengiamerika.com/a/kurdistan/3409501.html
2017-02-22T19:48:26Z
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2017-09/segments/1487501171043.28/warc/CC-MAIN-20170219104611-00096-ip-10-171-10-108.ec2.internal.warc.gz
ckb
0.997311
Arab
13
{"ckb_Arab_score": 0.9973109364509583}