text
stringlengths
223
525k
id
stringlengths
47
47
dump
stringclasses
96 values
url
stringlengths
15
4.08k
date
stringlengths
20
20
file_path
stringlengths
110
155
language
stringclasses
1 value
language_score
float64
0.71
1
language_script
stringclasses
1 value
minhash_cluster_size
int64
1
4.87k
top_langs
stringlengths
30
316
کۆمکاری عه‌ره‌ب حکومه‌تی سوریای تاوانبارکرد به‌وه‌ی هه‌فته‌ی ڕابردوو له نزیک دیمه‌شق چه‌کی کیمیاوی به‌کارهێناوه و بووه‌ته مایه‌ی گیان له‌ده‌سـتدانی سه‌دان که‌س. داوا ده‌کات تاوانکاران ڕاپـێچی به‌رده‌م دادگا بکرێن. له کۆبوونه‌وه‌یه‌کی نائاسایی له ڕۆژی سێشه‌ممه کۆمکاری عه‌ره‌ب هه‌روه‌ها داوای له ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان کرد کۆتایی به ناکۆکیـیه‌کانیان بهێنن و له‌سه‌ر بڕیارێـکی توند له دژی ئه‌وانه‌ی ئه‌و تاوانه‌یان کردووه ڕێبکه‌ون. کۆمکاری عه‌ره‌ب ده‌ڵێت به نیازه هه‌فته‌ی داهاتوو له‌سه‌ر ئاسـتی وه‌زیران کۆبوونه‌وه‌یه‌ک بۆ ڕه‌وشی سوریا سـازبکات. حکومه‌تی سوریا نکوڵی ده‌کات ده‌سـتی له‌و هێرشه‌دا هه‌بووبێت. ئه‌مه‌ریکاش ده‌ڵێت ئه‌گه‌ربێت و به‌ڵگه‌ی حاشاهه‌ڵنه‌گر هه‌بن که ڕژێمی سوریا چه‌کی کیمیاوی به‌کارهێناوه، ئه‌وا بۆ کرداری له‌شـکری ئاماده‌یه.
<urn:uuid:e1c98041-4b57-4d98-90ef-ec9f9482215d>
CC-MAIN-2017-09
http://www.dengiamerika.com/a/1737857.html
2017-02-25T20:22:20Z
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2017-09/segments/1487501171834.68/warc/CC-MAIN-20170219104611-00556-ip-10-171-10-108.ec2.internal.warc.gz
ckb
0.998573
Arab
13
{"ckb_Arab_score": 0.9985731244087219}
ئه‌م گوتاره دیدوبۆچوونی حكومه‌تی وڵاته یه‌كـگرتووه‌كانی ئه‌مریكایه 275 ئه‌ندامه‌که‌ی په‌رله‌مان حکومه‌تی نوێی عێراق پـێـك ده‌هێنێت. هاوپه‌یمانێتییه‌ك له پارتی شیعه‌کان 130 کورسیان ده‌ست که‌وتووه. پارته‌کانی نوێنه‌رایه‌تی کورده‌کانی عێراق و سـوونییهکان ده‌که‌ن باقی تری کورسییه‌کانیان به‌ده‌ست هێناوه. باڵیۆزی ئه‌مریکا له عێراق زه‌ڵمای خه‌لیلزاد ده‌ڵێت سه‌وداکردن له‌سه‌ر ڕۆڵه دیاری کراوه‌کان سه‌خت و ئاڵۆز ده‌بێت. به‌ڕێز خه‌لیلزاد ده‌ڵێت پـێویسته حکومه‌تێـکی نیشتمانی یه‌کگرتوو پـێـك بهێنرێت. وه‌زیره‌کان، به‌تایبه‌تی وه‌زیره‌کانی ئاسایش، ده‌بێت خه‌ڵکانی تایفه‌گه‌ری نه‌بن، که به شێوه‌یه‌کی فراوان له لایه‌ن خه‌ڵکیـیه‌وه په‌سه‌ند بکرێن، وه نوێنه‌رایه‌تی نه‌که‌ن، یاخود په‌یوه‌ندیـیان به میلیتانه‌کانه‌وه هه‌بێت. ئه‌مه هه‌ره گرنگترین مه‌سه‌له‌یه که عێراق ڕوبه‌ڕوی ده‌بێته‌وه. به‌ڕێز خه‌لیلزاد ده‌ڵێت ئێستا کاتی ده‌رفه‌ته. سوونیـیه عێراقیـیه‌کان چالاکانه به‌شداری له پـرۆسه‌ی سیاسی‌دا ده‌که‌ن. له هه‌ڵبژاردنه‌کانی مانگی 12 ی ساڵی 2005 دا، سوونیـیهکان به شـێوه‌یه‌کی فراوان به‌شداریان کرد. به‌ڕێز خه‌لیلزاد ده‌ڵێت، بۆ ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر ئه‌م پرۆسه‌یه بنیاد بنێین، پـێویسته ئێستا ڕێبه‌رانی عێراق ڕێك بکه‌ون له‌سه‌ر پـرۆسه‌ی یه‌کێتی وڵاته‌که. سه‌رۆك وه‌زیری کاتی عێراق ئیبراهیم ئه‌لجه‌عفه‌ری له لایه‌ن هاوپه‌یمانی شیعه‌وه پاڵێوراوهتهوه بۆ هه‌مان پۆست له حکومه‌تی نوێ‌دا. به‌ڕێز جه‌عفه‌ری ده‌ڵێت ئه‌و گیروگرفتانه ڕێـگاگرنین. وه ده‌ڵێت له په‌رله‌مانی کاتی‌دا عێراقییه سوونیـیهکان نوێنه‌رایه‌تییان نه‌کرد، ئێستا ئه‌و ڕێـگره نه‌ماوه‌و سـوونییهکان به‌شداری په‌رله‌مان ده‌که‌ن، به‌ڕێز خه‌لیلزاد باڵیۆزی ئه‌مریکا ده‌ڵێت پێویسته ڕێبه‌رانی هه‌ڵبژێردراو به‌شێوه‌یه‌کی میانڕه‌و فه‌رمانڕه‌وایی بکه‌ن نه‌ك به ئایدۆلۆجی توندڕه‌وه‌کان وه ده‌ڵێت له عێراق پـێــکهێنانی حکومه‌تی داهاتوو به‌شێوه‌یه‌کی ڕاست گه‌لێـك گرنگتره له‌وه‌ی به‌شێوه‌یه‌کی خێرا پـێـك بهێنرێت.
<urn:uuid:600e4eb2-9f2c-475f-a588-e0babd127daa>
CC-MAIN-2017-09
http://www.dengiamerika.com/a/a-58-2006-02-27-voa3-89177427/944861.html
2017-02-27T02:07:07Z
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2017-09/segments/1487501172404.62/warc/CC-MAIN-20170219104612-00080-ip-10-171-10-108.ec2.internal.warc.gz
ckb
0.995245
Arab
9
{"ckb_Arab_score": 0.9952451586723328}
ئاژانس سەرۆكایەتی ئەنجوومەنی پارێزگاكانی هەولێر و سلێمانی و دهۆك و نوێنەری پارێزگاری هەڵەبجە پرۆژه‌ی چه‌كی مووچه‌یان په‌سه‌ندكرد. به‌پێی پرۆژه‌كه بۆ له‌مه‌ودوا پاشه‌كه‌وتی موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران به چه‌كی بانكی ده‌درێته فه‌رمانبه‌ران و ده‌توانن به‌و چه‌كه بانكیانه پارەی قەرزی خزمەتگوزارییەكانی فەرمانگەكانی حكومەت بده‌ن. بڕیاریشه ئه‌م پرۆژه‌یه بدرێته حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بۆ ئه‌وه‌ی جێبه‌جێی بكات و له‌و پرۆژه‌یه‌شدا چه‌ند مه‌رجێكی تایبه‌ت بۆ فه‌رمانبه‌ران دیاری كراوه كه ده‌بێت پێوه‌ی پابه‌ند ببن.
<urn:uuid:8dbf2921-3af8-4ced-ace6-dac18c43ac1e>
CC-MAIN-2017-09
http://azhans.krd/%D8%A6%D9%87%E2%80%8C%D9%86%D8%AC%D9%88%D9%88%D9%85%D9%87%E2%80%8C%D9%86%DB%8C-%D9%BE%D8%A7%D8%B1%DB%8E%D8%B2%DA%AF%D8%A7%D9%83%D8%A7%D9%86-%D9%BE%D8%B1%DB%86%DA%98%D9%87%E2%80%8C%DB%8C-%DA%86%D9%87/
2017-02-23T11:42:25Z
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2017-09/segments/1487501171166.18/warc/CC-MAIN-20170219104611-00019-ip-10-171-10-108.ec2.internal.warc.gz
ckb
0.791526
Arab
14
{"ckb_Arab_score": 0.7915264368057251, "sdh_Arab_score": 0.18277807533740997, "hac_Arab_score": 0.025264019146561623}
لە ژێر ڕێوشوێنێکى توندوتۆڵى ئاسایشی و بە ئامادەبوونى وەزیرە کوردەکان سێـیەمین کۆبوونەوەى ئەنجومەنى وەزیران لە دەرەوەى بەغداى پایتەخت بە سەرۆکایەتى نورى مالیکى سەرۆک وەزیر لە شارى موسڵ دەستیپـێکرد. کۆبوونەوەکە لە کۆشکى سەرۆکایەتى کە بارەگاى فرقەى دووى سوپاى عێراقى لێـیە بەڕێوەچوو. تیایدا تاووتوێى کێشە و گرفتەکانى ئەو پارێزگایە بە تایبەتیش خزمەتگوزارى و کارەبا و ئاو و قەیرانى نیشتەجێ بوون و دۆسیەى گیراوان و زیان لێکەوتووانى دەستى تیرۆر و کێشەى پارێزگاکە لەگەڵ وەزارەتەکان و ڕەوشى ئاسایشی کرا. لەگەڵ ئەوەى سەرەتا وه‌ها راگەیه‌ندرا کە وەزیرە کوردەکان و ئەندامانى لیستى برایەتى نەینه‌وا بەشدارى کۆبوونەوەکە ناکەن، بەڵام دواتر سەرجەم وەزیرە کوردەکان و رۆژ نورى شاوه‌یس جێگرى سەرۆک وەزیران بۆ کار‌و بارى ئابورى بەشداریـیان لەو کۆبوونەوەیەدا کرد. هاوکات و لە میانەى کۆبوونەوەى مالیکى لەگەڵ کەسایەتى سیاسى و عەشائیرى و حکومى ئەو شارەدا ئەندامانى لیستى برایەتى نەینه‌وا هاوشانى ئەندامانى عەرەب لە ئەنجومەنى ئەو پارێزگایە بەشدارى کۆبوونەوەکەى سەرۆک وەزیر بوون. پـێشتر دەرمان خەتارى وتەبێژى لیستى برایەتى بە دەنگى ئەمه‌ریکاى راگەیاندبوو سەردانى مالیکى بۆ موسڵ و ئەنجامدانى کۆبوونەوەى ئەنجومەنى وەزیران زیاتر ڕەهەندێکى سیاسی هەیە و بۆ راکێشانى راى شەقامە بۆ لاى خۆى نەوەک بۆ پـێشکەشکردنى پرۆژەى خزمەتگوزاریـیه بە تایبەتیش لەم کاتەدا کە لایەنەکانى کورد و لیستى ئهلعێراقە و ڕەوتى سەدر نیگەرانن لە شێوازى حکومڕانێتى مالیکى. بەڵام قاسم ساڵح سەرۆکى لیستى برایەتى نەینه‌وا بە دەنگى ئەمه‌ریکاى راگەیاند ئێمە بە چڕى بەشدارى کۆبوونەوەکەمان کرد و گوتى بابەتى پەیوەست بەو شارە و دوور لە کێشمە کێشمە سیاسیەکان باسکران و سەردانى مالیکیشى بۆ ئەو شارە بە گرنگ وەسف کرد. لێدوان و تێڕوانینى پارێزگاى موسڵیش بۆ ئەو سەردانەى مالیکى دوو لایەنە بوو، قەحتان سامی گوتەبێژى پارێزگاى موسڵ بە دەنگى ئەمه‌ریکاى ڕاگەیاند ئێمە دوو خوێندنەوەمان بۆ ئەو کۆبوونەوەیەى ئەنجومەنى وەزیران هەیە، یەکەمیان سیاسى و ئیستیفزازى بە تایبەتى لەم ساتە وەختەدا کە قەیرانى سیاسى لە عێراق گەیشتووه‌تە ئاستێکى مەترسیدار، بەڵام دووەمیان ئاسایـیە وەکو ئەنجومەنى وەزیران مافى خۆیەتى لە هەر شارێکى عێراقى کۆبوونەوەى خۆى بکات، بە تایبەتیش خەڵکى موسڵ پێویستیـیەکى زۆرى بە ئاوەڕ لێدانەوە هەیە لە بارەى خزمەتگوزارى. شایەنى باسە کۆبوونەوەى ئەنجومەنى وەزیران لە شارى موسڵ لەسەر داواى ئەنجومەنى ئەو پارێزگایە بوو. لە 23 ى مانگى دوو نورى مالیکى یەکەم کۆبوونەوەى ئەنجومەنى وەزیرانى لە شارى بەسرە سازکرد و دووەم کۆبوونەوەش 8 ى ئەم مانگە لە شارى کەرکوک بوو کە زۆرترین کاردانەوەى لێ کەوتەوە و کاربەدەستانى کوردى هاتنى مالکییان بە سیاسى وەسفکرد. کۆبوونەوەى موسڵیش سێـیەمین کۆبوونەوەى ئەنجومەنى وەزیرانە کە لە دەرەوەى بەغداى پایتەخت ئەنجام بدرێت. ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی ڕاپـۆرته‌كه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 3:49 خوله‌كه.
<urn:uuid:466a75ce-0171-4538-9fe0-475793b00391>
CC-MAIN-2017-09
http://www.dengiamerika.com/a/amir-goran-29may12-155399675/1248049.html
2017-02-24T14:58:01Z
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2017-09/segments/1487501171620.77/warc/CC-MAIN-20170219104611-00195-ip-10-171-10-108.ec2.internal.warc.gz
ckb
0.777121
Arab
13
{"ckb_Arab_score": 0.7771211266517639, "sdh_Arab_score": 0.20535916090011597, "hac_Arab_score": 0.01747438870370388}
ئه‌و ناكۆكییه‌ی كه له سه‌ر پاشه‌ڕۆژی شنگال ده‌ستی پێ كردووه، بۆی هه‌یه ببێته كێشه‌یه‌كی سیاسیی مه‌ترسیدار له‌نێوان هێز و پارته‌كانی كورددا. ئه‌گه‌ر به زوویی چاره‌سه‌ر نه‌كرێت، ئه‌وا ده‌بێته گرفتێكی مه‌زن له نێوان دوو پارتی سه‌ره‌كیی كورد: په‌كه‌كه و پارتی دیموكراتی كوردستان. هه‌ڵبه‌ت ئه‌نجامی مه‌ترسیدار ده‌كرێ زۆر له‌وه‌ش مه‌زنتر بێت، ئیدی بۆیه ئه‌وان ده‌توانن دووبه‌ره‌كییه‌كی دژوار بخه‌نه نێو هێزه‌یلی سیاسیی كوردستان و گه‌لی كوردیش. له‌م هه‌لومه‌رجه‌دا، ئه‌م كێشه‌یه هاته ئاراوه و ده‌رفه‌ت ده‌داته هه‌ندێك ده‌وڵه‌تی هه‌رێمییش كه ئه‌م كێشه‌یه ئاڵۆزتر بكه‌ن، له كۆتاییشدا ئه‌و كێشه‌یه‌ی نێو ماڵی كورد، بۆی هه‌یه په‌ره بستێنێ و ببێته كێشه‌یه‌كی فراوانتر، به شێوه‌یه‌كی وا كه هه‌ندێ ده‌وڵه‌تی هه‌رێمی ئه‌و كێشه‌یه بكه‌نه پرسێكی ستراتیژی و سیاسی. ئه‌وكات مه‌ترسییه‌ك په‌یدا ده‌بێت كه كلیلی چاره‌سه‌ركردنه‌كه‌ی له ده‌ستی په‌كه‌كه و پارتی ده‌رده‌چێت و ده‌كه‌وێته ده‌ستی ده‌وڵه‌تانی هه‌رێمییه‌وه. به‌ڵێ، ئه‌گه‌ر ئه‌و دوو پارته، زوو له‌باره‌ی چاره‌سه‌رێكی په‌سند، نه‌گه‌نه ئه‌نجام، ئه‌وا سێ ده‌وڵه‌تی هه‌رێمی ده‌ستی خۆیان تێكه‌ڵ به پرسی شنگال ده‌كه‌ن. له‌م حاڵه‌شدا، ئه‌وا هه‌ریه‌كه‌یان هه‌وڵ ده‌دات هه‌ڵوێستی كورد لاواز بكات و سوود له‌و ناكۆكییه وه‌ربگرن. پێم وایه هه‌ر ئێستا هه‌ردوو لایه‌نی ناوبراو، چاره‌سه‌رێكی به‌په‌له و هه‌میشه‌یی بۆ پرسی شنگال بدۆزنه‌وه. هه‌روه‌ها پێم وایه زۆر گرنگه كه ئه‌و چاره‌سه‌ره به‌ر له ئازادكردنی مووسڵ به‌دی بێت. ئێدی ئه‌و ده‌وڵه‌تانه‌ی كه ده‌یانه‌وێ پرسی شنگال بۆ به‌رژه‌وه‌ندیی خۆیان به‌كار بهێنن، له‌م كاته‌دا به ئازادكردنی مووسڵه‌وه سه‌رقاڵن. لێ پاش ئه‌وه‌ی ئه‌و كاره ته‌واو ده‌بێت، ئیدی ئه‌وان گه‌لێ ده‌ستتێوه‌ردان له‌م پرسه‌دا ده‌كه‌ن و ناكۆكییه‌كه‌ش دژوار ده‌بێت و ره‌وشی سیاسیی له‌م جۆره‌ش دێته پێش كه كورد ناتوانن ببن به كاراكته‌ری چاره‌سه‌ری. دیاره كه ئێران پرۆژه‌یه‌كی تایبه‌تی بۆ شنگال هه‌یه، له‌به‌ر ئه‌مه ئه‌و هه‌وڵ ده‌دات كه ئه‌و ناوچه‌یه بخاته نێو چوارچێوه‌ی پرۆژه‌ی سیاسی و جیۆستراتیژیی خۆیه‌وه، جا ئه‌و پرۆژه‌یه وا ده‌كات كه به شێوازێكی جیۆسیاسی ئێران بتوانێ عیراق و سووریا پێكه‌وه گرێ بدات. بێ گومان توركیا بێ ده‌نگ نامێنێ، ئه‌ویش هه‌وڵ ده‌دات كه ئه‌و پرۆژه‌یه جێگیر نه‌بێت، تا نه‌بێته هۆی به‌هێزبوون و زاڵبوونی ده‌وڵه‌تی ئێران به‌سه‌ر رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاسته‌وه، ده‌وڵه‌تانی كه‌نداو، هه‌روه‌ها سوننه‌ی عیراقیش به‌م كاره رازی نابن. هێزه‌كانی كورد، له‌م هاوسه‌نگییه نوێیه‌دا، رەنگە ببنه لایه‌نی لاواز. هه‌ردوو لایه‌نی كورد پارتی و په‌كه‌كه به‌تایبه‌تی و به‌گشتی گه‌لی كوردستان زه‌ره‌رمه‌ند ده‌بێت. مه‌ترسی، ده‌كرێ بۆ سه‌ر كورد گه‌وره‌تر و دژوارتر بێت. له‌به‌رئه‌وه زۆر پێویسته كه شنگال نه‌بێته مایه‌ی كێشه‌یه‌كی دیكه له‌نێوانی كورد. چاره‌سه‌ركردنی ئه‌م پرسه ده‌توانێ و پێویسته به میكانیزمێكی ناوخۆیی بدۆزرێته‌وه، نه‌ك به ده‌ستتێوه‌ردانی لایه‌نانی بیانی. جا ئاخۆ ئه‌و چاره‌سه‌ره به چ شێوازێك به‌دی دێت؟ سه‌ره‌تا، پێویسته هه‌ر كه‌س هه‌ست به به‌رپرسیاری بكات به‌رانبه‌ر به كوردی ئێزدیی شنگال و بۆ هه‌موو خه‌ڵكی ئه‌و ده‌ڤه‌ره‌ش. زوڵم، زۆرداری، جینۆساید، كۆیله‌كردن، فرۆشتن و ده‌ستدرێژی كردنه سه‌ر گیان، ماڵ و نامووسی كوردی ئێزدی، ویژدانی مرۆڤایه‌تیی بریندار كرد، هه‌ڵبه‌ت ناخۆشی، ئێش و ژانی ئه‌وان له وێناكردن و له خه‌یاڵیش مه‌زنتره. پێویسته بۆ سه‌ر ئه‌و ئێش و ژانه‌ی ئه‌وان هه‌ندێ ده‌رد و برینی دیكه‌ی زیاد نه‌كرێت. بۆ ئه‌م مه‌به‌سته و كاری دروست ئه‌وه‌یه كه داخوازی و ویستی خه‌ڵكی شنگال رێزی لێ بگیرێ و قبووڵ بكرێ و جێبه‌جێ بكرێت. له لایه‌كی دیكه‌وه، راستییه‌ك هه‌یه كه شنگال به‌شێكه له كوردستانی باشوور، به‌رله‌وه‌ی داعش داگیری بكات ئه‌و سه‌ر به هه‌رێمی كوردستان بوو. ئه‌گه‌ر ئه‌م دوو پره‌نسیپه ببنه بناغه، هه‌نگین هیچ هۆیه‌ك بۆ دروستبوونی كێشه نامێنێت، به‌كورتی داخوازیی خه‌ڵكی شنگال ده‌بێته بناغه‌ی چاره‌سه‌ری. ئه‌گه‌ر هه‌ردوو لایه‌نی كورد (په‌كه‌كه و پارتی) بگه‌نه رێككه‌وتن كه شنگال ببێته پارێزگایه‌ك، هه‌نگین داخوازی و هه‌ستی خه‌ڵكی شنگال رێزی لێ ده‌گیرێ و قبووڵ ده‌كرێ. لێ نابێ و له به‌رژه‌وه‌ندیی ئێزدی نییه، له به‌رژه‌وه‌نده‌یی كوردیشدا نییه، كه شنگال له كوردستان داببڕدرێ. پێویسته كه میكانیزمێكی یاسایی بدۆزرێته‌وه، به گوێره‌ی ئه‌وه بۆ ئه‌م كێشه‌یه، هه‌ڵبژاردن به روونی و به ئازادی و بێ فرت و فێڵ بكرێت، هه‌ر پارتییه‌كی سیاسی، چ پارتی، چ لایه‌نێكی سه‌ر به په‌كه‌كه و هه‌ر پارت و لایه‌نێكی دیكه، بتوانن به ئازادی پرۆژه پێشنیاری خۆیان بۆ پێشكه‌وتن و چارسه‌ركردنی كێشه‌گه‌لی ئابووری و كۆمه‌ڵایه‌تی، پێشكه‌ش به رای گشتیی خه‌ڵكی شنگال بكه‌ن، تا بتوانن به ئازادی نوێنه‌رانی خۆیان بۆ ئه‌نجومه‌نی پارێزگا دیاری بكه‌ن و له ئه‌نجامدا بۆ ئه‌وه‌ی پارێزگارێك به دڵی خۆیان هه‌ڵبژێرن. ئه‌م شته به‌ئاسانی رێ له هه‌ر ناكۆكی و توندڕه‌وییه‌كی سیاسی ده‌گرێت. به هیچ شێوه‌یه‌ك نابێته مایه‌ی ئه‌وه‌ی هێزه‌یلی كورد شه‌ڕی یه‌كدی بكه‌ن. گرنگه كه گوته‌كه‌ی رێزدار مه‌سعوود بارزانی "خوێنی كورد له كورد حه‌رامه" ببێته بڵندترین بنه‌ما و به‌های سیاسی. هه‌ر لایه‌نێكی كورد، هه‌ر هێز و هه‌ر پارتییه‌ك پێوه‌ی پابه‌ند بێت.
<urn:uuid:e3191172-332c-4bd3-a951-5aedec9c3c81>
CC-MAIN-2017-09
http://www.basnews.com/index.php/so/opinion/330352
2017-02-24T03:59:29Z
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2017-09/segments/1487501171281.53/warc/CC-MAIN-20170219104611-00292-ip-10-171-10-108.ec2.internal.warc.gz
ckb
0.960573
Arab
7
{"ckb_Arab_score": 0.9605734348297119, "sdh_Arab_score": 0.038229264318943024}
ئێران سزا نوێـیه‌کانی له لایه‌ن یه‌کێتی ئه‌وروپا و که‌نه‌داوه سه‌پـێنراونه‌ته سه‌ری مه‌حکوم کردووه که به‌شی وزه و بازرگانی بیانی و که‌رتی بانکی وڵاته‌که‌ی ده‌کاته ئامانج. سـزاکان ئامانجیان ئه‌وه‌یه قازانجه دارایییه‌کانی ئێران له بواری پـێشه‌سـازی نه‌وت و گازدا که‌مبکه‌نه‌وه. گوته‌بێژێـکی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران گوتی سـزاکان کاریگه‌ری بۆ سه‌ر تاران نابێت و یارمه‌تی نادات له ده‌سـتپـێـکردنه‌وه‌ی وتووێژه‌کان سه‌باره‌ت به به‌رنامه ناوکیـیه‌که‌ی. وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ڕووسیا ڕۆژی سێشه‌ممه گوتی ئه‌و سـزایانه جێی قایل بوون نیـیه و به پـێچه‌وانه‌ی هه‌وڵه‌کانی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کانه بۆ چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌که. سه‌رۆکی ڕێبازی ده‌ره‌وه‌ی یه‌کێتی ئه‌وروپا کاثرین ئاشـتۆن گوتی سـزاکان په‌یامێـکی به‌هێز بۆ ئێران ده‌نێرێت که‌وا به‌رنامه ناوکیـیه‌که‌ی جێی مه‌ترسیـیه و تا دێت و نیگه‌رانیـیه‌کان له‌سه‌ری پـتردهبن. به‌ڵام گوتیشی ئامانجی یه‌کێتی ئه‌وروپا هێشـتا ئه‌وه‌یه ئێران قایل بکرێت بۆ سه‌ر مێزی وتووێژه‌کان بگه‌ڕێته‌وه. له‌م هه‌فتانه‌ی دواییدا ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان کۆمه‌ڵه سـزای چواره‌می خۆی به‌سه‌ر ئێران‌دا سه‌پاند و ئه‌مه‌ریکاش ڕێوشـوێنه ئابوریـیه تایبه‌ته‌کانی خۆی له دژی په‌سه‌ندکرد. ئه‌مه‌ریکا ده‌سـتخۆشی له یه‌کێتی ئه‌وروپا و که‌نه‌دا کرد بۆ ئه‌و هه‌نگاوه‌ی له دژی ئێران ناویانه.
<urn:uuid:302318ab-5900-411d-b983-8473ba8130ca>
CC-MAIN-2017-09
http://www.dengiamerika.com/a/iran-nuclear-27jul10-99313709/959524.html
2017-02-26T10:05:31Z
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2017-09/segments/1487501171971.82/warc/CC-MAIN-20170219104611-00644-ip-10-171-10-108.ec2.internal.warc.gz
ckb
0.999223
Arab
9
{"ckb_Arab_score": 0.9992234706878662}
ده‌سه‌ڵاتدارانی تورکیا هه‌زاران پۆلیسیان بڵاوکردبووه‌وه بۆ ڕێگه گرتن له چوونه ناو مه‌یدانی گه‌زی و سه‌دان خۆپیشانده‌ر ڕێیان نه‌بووه بچنه مه‌یدانه‌که‌وه له دووه‌م ساڵیادی ده‌ستپێکردنی خۆپیشاندانه‌کانی له سه‌رانسه‌ری وڵاته‌که‌دا ده‌کران دژی حکومه‌تی تورکیا. خۆپیشانده‌ران گوڵه مێخه‌کیان به ده‌سته‌وه گرتبوو و دروشمیان ده‌گوته‌وه هاوکاتی ڕێکردنیان به‌ره‌و مه‌یدانه سه‌ره‌کیه‌که‌ی ئه‌ستانبوڵ به‌ڵام پۆلیس ڕێی لێ ده‌گرتن. پاش ئه‌وه‌ی نوێنه‌رانی خۆپیشانده‌ران وتاره‌کانی خۆیان خوێنده‌وه بڵاوه‌یان کردوو و گوڵه مێخهکهکانیان به درێژایی ئه‌و ڕێیه داده‌نا که ده‌چووه سه‌ر مه‌یدانه‌که. له دره‌نگانێکی مانگی 5 و سه‌ره‌تای مانگی 6 ی ساڵی 2013 دا سه‌دان هه‌زار له وڵاتیانی تورکیا ڕژابوونه سه‌ر شه‌قامه‌کان و ناڕه‌زاییان ده‌رده‌بڕی له دژی ههروادههات و زۆرتربوونی ڕێبه‌رایه‌تی تاکڕه‌ویی حکومه‌تی تورکیا. خۆپیشاندانه‌کان له دژی پلانه‌کانی حکومه‌تی تورکیا ده‌ستیپێکرد بۆ هه‌ڵکێشانی دره‌خته‌کانی ناو مه‌یدانی گیزه و له بری ئه‌وه بازاڕێک دروست بکرێت. له خۆپیشاندانه‌کانی ئه‌و ساڵه‌دا هه‌زاران که‌س بریندار بوون و به‌لانی که‌م 12 که‌سیش کوژران.
<urn:uuid:a255d73c-e3a4-4658-8e35-c6027d0caa23>
CC-MAIN-2017-09
http://www.dengiamerika.com/a/2802187.html
2017-02-20T06:18:28Z
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2017-09/segments/1487501170425.26/warc/CC-MAIN-20170219104610-00024-ip-10-171-10-108.ec2.internal.warc.gz
ckb
0.999447
Arab
14
{"ckb_Arab_score": 0.9994474053382874}
کۆمه‌ڵه‌کانی مافه‌کانی مرۆڤ و وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریکا به‌ره‌وامن له داواکارییه‌کانیان له ئێران بۆ ئازادکردنی چوار ڕۆژنامه‌وان ، ئه‌وانه‌ی له هه‌فته‌ی ڕابردوودا ده‌ستگیری کردبوون، که بریتین له جه‌یسون ڕه‌زاییه‌ن په‌یامنێری ڕۆژنامه‌ی واشنتون پۆست. چاودێری مافه‌کانی مرۆڤ ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه گوتیان پێویسته ئێران ده‌ستبه‌جێ ئازادیان بکات مه‌گه‌ر حکومه‌تی ئێران پلانی هه‌بێت تۆمه‌تیان بخاته پاڵ و بهێڵێت داداییکردنێکی ڕه‌وایانه بکرێن. جێ باسه ڕه‌زاییه‌ن هاوڵاتینامه‌ی ئه‌مه‌ریکا و ئێرانی هه‌یه. هاوسه‌ره‌که‌شی هاوڵاتییه‌کی ئێرانییه‌و هه‌روه‌ها په‌یامنێری ڕۆژنامه‌که‌یه له ده‌وڵه‌تی ئیمارات. هاوکات دوو هاوڵاتی تری ئه‌مه‌ریکی ده‌ستگیر کراون.
<urn:uuid:f529444a-8fee-4ed1-9b36-a46de63c4226>
CC-MAIN-2017-09
http://www.dengiamerika.com/a/1967233.html
2017-02-25T22:38:51Z
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2017-09/segments/1487501171900.13/warc/CC-MAIN-20170219104611-00067-ip-10-171-10-108.ec2.internal.warc.gz
ckb
0.998277
Arab
13
{"ckb_Arab_score": 0.998276948928833}
ئەمڕۆ دووجۆر قیڕەقیڕ و نەڕەنەڕ لە دونیای ئێمەدا بە ئاشکرا دەبیستین، یەکەمیان ھی ئەو مەلا و خوێندەوار و ھێزە ئیسلامییانەیە کە عەلمانیەت وەک شتێکی گڵاو و قێزەون و بەدڕەوشت وێنادەکەن و لەشکرێک گەنجیان لەسەر ئەم ڕوانینە ترسناکە ڕاھێناوە و ئەوەیان لەمێشکدا چەسپاندون کە ئیسلام چارەسەری ھەموو کێشەکانە و دەرەوەی ئیسلامیش بیابانێکی فیکریی و ئەخلاقیی و سیاسیی کاکی بە کاکییە. دووھەمیان، بڕێک لەو خوێندەوار و ڕۆشنبیر و چالاکەوان و ناوەندە عەلمانیانەن کە بەسادەیەکی ترسناکەوە عەلمانیەت بە ھەموو دیاردە و دەسکەوت و بەھا گرنگ و ئینسانیی و یەکسانخواز و مافپەرستەکانی ناو دونیای مۆدێرن، یەکساندەکەن. وەکچۆن ئیسلامییکان ئیسلام بە چارەسەر دەزانن، ئەمانیش عەلمانیەت بە چارەسەر دەزانن. کەسێک ئاگاداری نووسینەکانی من لەسەر دین و عەلمانیەت و لەسەر پەیوەندیی ھەردووکیان بە دیموکراسیەتەوە بێت، ئەو ڕاستییە دەزانێت من نزیکەی بیست ساڵە بەگژ ئەم دوو دیدە ناڕاست و پەڕگیر و سادە و ترسناک و ھەڵە و پڕ ھەڵچوون و قیڕەقیڕەدا، ھەم بۆ ئیسلام و ھەم بۆ عەلمانەیت، دەچمەوە. ئەمەش پەرەگرافێکی کەم لە پێشکەی کتێبی "دین و دونیا" کە ساڵی ٢٠١٠ بڵاوبۆتەوە: "عەلمانیەت و دین سنووردارکردنی لۆژیکی گشگیریی دینیی و سنووردارکردنی دەسەڵاتە فووتێکراوەکانی دین لە دونیای ئێمەدا، مانای بێنرخکردن و سوکایەتیکردن بە دین نییە، ھەروەھا مانای ئەوە نییە دین ئەرک و وەزیفەی سیاسیی و کۆمەڵایەتیی و فەرھەنگیی گشتیی نەبێت و لەوەبکەوێت بەشێکبێت لە ژیانی گشتیی کۆمەڵگا. ئەو تێزە عەلمانییە پەڕگیرەی کە باس لە پێویستی پاشەکشە و ھاتنەدەرەوەی دین لە "مەجالی گشتیی" کۆمەڵگادا دەکات، نەک تەنھا تێزێکە لەڕووی مێژووییەوە ناڕاستە، بەڵکو ھەڵگری دیدێکی تەواو ناکۆکیشە بە دیموکراسییەت. ئەو ئازادییە بنەڕەتییانەی کە سیستمێکی دیموکراسی بەرگریان لێدەکات، لەوانەش ئازادی ڕادەربڕین، ئازادی زانیاری، ئازای چاپ و بڵاوکردنەوە، ئازادی بەکارھێنانی تەکنۆلۆژییای جەماوەری پەیوەندیکردن، ئازادیی دروستکردنی کۆڕ و کۆمەڵە، ئازادیی کۆبوونەوە و خۆپیشاندان و ناڕەزایی دەربڕین، (ئازادیی پۆشینی جل و بەرگ)، کۆمەڵێک ئازدیین بۆ ھەمووان، بە دینیی و عەلمانیی و ئەوانەشەوە کە ھیچ باوەڕ و قەناعەتێکیان نییە (واتە نە دینیین و نە عەلمانیی). ئەم ئازادییانە تەنھا بۆ کەس و بیروبۆچون و لایەن و بیرکردنەوە و تێزە عەلمانییەکان نییە، بەڵکو بۆ ھەمووانە، بە دینی و نادینیشەوە. دیموکراسیەت خۆشی سیستمێکی سیاسیی ئازادە و بۆ ھەموو ھاوڵاتیانی وڵاتە، بە دینیی و نادینییانەوە. کێشەی ھەرە سەرەکی تیورەی عەلمانیەت لەوەدایە کە پەیوەندییەکی ڕاستەوخۆ لەنێوان دیموکراسییەت و عەلمانیەت و لەنێوان دروستبوونی دیموکراسیەت و پاشکەشەی دیندا بۆ "مەجالی تایبەت" گریماندەکات. کە باس لە دیموکراسییەت دەکات، ڕۆڵی دین لە سیاسەت و لە ژیانی گشتیی‌دا نەفیدەکات. بە مانایەکی دیکە ئەم تیورەیە ئەگەری پێکەوەگونجانی دین و دیموکراسییەت بەیەکەوە، نابینێت. لە دونیای ڕۆشنبیریی و سیاسیی ئێمەشدا ئەم بەستنەوە میکانیکییەی دیموکراسییەت بە عەلمانیەتەوە دیدی باڵادەستە بۆ دیموکراسیەت. من زیاد لە جارێک باسم لە ھەڵەبوونی ئەم دیدە عەلمانییە پەڕگیرە کردوە، ئەمەشم پشتئەستوور بە تێڕامان لە دونیای خۆمان و بە خوێندنەوەی بڕێکی زۆری ئەو ئەدەبیاتە گەورەیەی لە بواری کۆمەڵناسیی و ئینسانناسیی و فیکری سیاسیی و فەلسەفەدا لەسەر ئەم کێشەیە نووسراوە، ئەنجامداوە. ئەمڕۆ ئەدەبیاتێکی زۆر لەو بوارە جیاوازانەدا ھەیە کە ڕەخنەیەکی قووڵ لەو گرێدانە میکانیکییە دەگرن، کە عەلمانیەت و دیموکراسییەت بەشێوەیەکی پەڕگیر بەیەکدییەوە گرێدەدات. ئەوەی ئەمڕۆ بڕێکی زۆر لە لێکۆڵەرەوەکانی ئەو بوارانە لەسەری ڕێکن ئەم ڕاستییە: مەرجنییە دیموکراسیەت ھەمیشە پێویستی بە عەلمانیەت بێت، یان بەبێ عەلمانیەت نەکرێت باس لە بوونی دیموکەاسییەت بکەین، (یان ھێزی دینیی نەتانێت گەمەکەرێکی دیموکرس بێت). لەم خوێندنەوە تازانەدا بوونی عەلمانیەت مانای بوونی دیموکراسیەت ناگەیەنێت، بوونی دیموکراسییەتیش مانای پاشەکشەی دین بۆ ناو ژیانی شەخسی ناگەیەنێت. وەکچۆن دەکرێت ھێزی عەلمانی ھەبێت نادیموکراس و ستەمگەربێت، دەکرێت ھێزی دینیش ھەبێت باوەڕی پتەوی بە دیموکراسیەت و لێکجیاکردنەوەی دەسەڵاتەکان و ڕێزگرتنی مافە بنەڕەتییەکانی ئینسان و مافی یەکسانی گروپە جیاوازەکان، ھەبێت. بەڵام ئەم گونجانەی دین و دیموکراسییەت گونجانیکی بێمەرج و خۆبەخۆ نییە، دین بۆ ئەوەی ببێت بە بەشێک لە سیستمی دیموکراسی دەبێت واز لە یەکێک لە تەماحە گەورەکانی بھێنێت، تەماحی ئەوەی ھەقیقەتەکانی خۆی وک ھەقیقەتی موتڵەق بخاتە ناو فەزای گشتیی کۆمەڵگاوە. ئەو خاڵەی کە دەبێت ھەمووان لێیەوە دەستپێبکەن، ھەم دینییەکان و ھەم نادینییەکان، تێگەیشتنە لەو ڕاستییەی کە "ھەقیقەت"ی ھەر لایەنێک لە لایەنەکان، کاتێک دەچێتە ناو فەزای گشتیی کۆمەڵگاوە و دەبێتە بەشێک لە فەزای سیاسیی، پێوسیتە ئەو ڕاستییە قبووڵبکات کە ھەقیقەتەکانی ئەو تەنھا تەنھا ڕایەکە لەناو کۆمەڵێک ڕای دیکەدا. گۆڕانی ھەقیقەتی دینیی بۆ ڕا، یان تەرجەمەکردنی ئەم ھەقیقەتە بۆ ڕا لەناو "مەجلی گشتیی"دا ئەو پێشمەرجەیە کە دیموکراسیەت و دین بەیەکەوە دەبەستێتەوە. ئەمەش مانای ئەوەی ھەمووان ئامادەبن و بەعەمەلیش خەریکی ئەوەبن واز لەوە بھێنن بە موتڵەقی باس لە خۆیان و بیروبۆچون و بەرخوردەکانیان بکەن و لەباتی ئەمە ھەموو ئەم شتانە بخەنە ناو ئەو گەمە و ململانێ سیاسییانەوە کە دیموکراسیەت دەکاتە سیستمی ھەقیقەتە ڕێژەییەکان."
<urn:uuid:cd55b7a2-1f20-4371-a911-c880111d7973>
CC-MAIN-2017-09
http://www.lvinpress.com/n/dreja.aspx?Jmare=29226&Jor=22
2017-02-27T02:37:28Z
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2017-09/segments/1487501172404.62/warc/CC-MAIN-20170219104612-00243-ip-10-171-10-108.ec2.internal.warc.gz
ckb
0.943408
Arab
34
{"ckb_Arab_score": 0.9434080719947815, "sdh_Arab_score": 0.04222404956817627, "hac_Arab_score": 0.014367708005011082}
دیالۆگی نێوان نه‌ته‌وه‌کان بابه‌تی مێزگردی ئه‌م هه‌فته‌یه‌ی به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مریکایه که تیایدا هاوکارم به‌ڵێن ساڵح ژماره‌یه‌ک پرسیاری ئاڕاسته‌ی میوانه‌کانی کردوه وه‌ک ئایا ڕۆڵی ئایین و کاریگه‌ریه‌کانی ئایین له‌سه‌ر دیالۆگی نێوان نه‌ته‌وه‌کان چییه ؟؟ دکتۆر ئازاد حه‌مه شه‌ریف و دکتۆر ئیسماعیل قه‌ره‌داغی، مامۆستایانی زانکۆی سه‌لاحه‌دین له شاری هه‌ولێر میوانی مێزگردی ئه‌م هه‌فته‌یه‌ن. ده‌توانن گوێبیستی ته‌واوی مێزگرده‌که بن له ڕێی کلیککردنی ئه‌و فایله ده‌نگیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ که ماوه‌که‌ی 13:40 خوله‌که.
<urn:uuid:35289113-de8a-41ed-b407-0552e8a247ef>
CC-MAIN-2017-09
http://www.dengiamerika.com/a/round-table-10jul10-98164974/959064.html
2017-02-25T11:20:43Z
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2017-09/segments/1487501171758.35/warc/CC-MAIN-20170219104611-00164-ip-10-171-10-108.ec2.internal.warc.gz
ckb
0.996561
Arab
8
{"ckb_Arab_score": 0.99656081199646}
له‌گه‌ڵ ده‌ستپێکردنی شه‌ڕی دژی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی‌دا زۆرێک له به‌غداوه ده‌یانگوت له‌گه‌ڵ هه‌موو ناکۆکیه‌کانی نێوان لایه‌نه عیراقیه‌کاندا به‌ڵام ئه‌م شه‌ڕه ده‌بێته لێکنزیکبوونه‌وه و هاوهه‌ڵوێستی عێراقیه‌کان. ئه‌ی بۆ پارێزگای که‌رکوک چۆنه؟ ئایا مه‌ترسیه‌کانی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی توانیویه‌تی پێکهاته‌کانی ئه‌م پارێزگایه لێک‌نزیک بکاته‌وه و هه‌ر هیچ نه‌بێت ئاسۆیه‌ک بۆ ڕه‌واندنه‌وه‌ی ئه‌م ناکۆکیانه له‌سه‌ر ئایندهی ئه‌م پارێزگایه بێنێته ئاراوه؟ پارێزگای که‌رکوک به ناوچه‌یه‌کی جێناکۆک داده‌نرێت و یه‌کێکه له‌و ناوچانه‌ی که پێویسته به‌پێی به‌ندی 140 ی ده‌ستوری عێراق یه‌کلابکرێته‌وه. سۆران کامه‌ران، نوسه‌ر و ڕۆژنامه‌وان ده‌ڵێت ئه‌وه‌ی له که‌رکوک ڕووده‌دات کێسه‌یه‌کی سیاسیه و کێشه‌یه‌که له‌سه‌ر ناسنامه‌ی خاک و ڕه‌گ و ڕیشه مێژویه‌کانی ئه‌م ناکۆکیانه‌ش به‌رده‌وام نۆژه‌ن ده‌بنه‌وه وه‌ک ئه‌وه‌ی نزیکه‌ی 3 ساڵ لهمهوبهرکاتێک هێزی ئۆپه‌راسیۆنی دیجله پێکهێنرا چۆن تورکومانه‌کان و عه‌ره‌به‌کانی شاره‌که پشتگیری‌یان له‌و هێزه کرد و دژی هێزی پێشمه‌رگه وه‌ستانه‌وه. به‌ڵام به‌ڕێز کامه‌ران ئاماژه‌ش به‌وه ده‌کات له ئێستادا پاش شه‌ڕه‌کانی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی پێکهاته‌کانی تری پارێزگای که‌رکوک که‌م تا زۆرێک متمانه‌یان به هێزی پێشمه‌رگه‌ی کوردستان هه‌یه به‌ڵام وه‌ک ده‌ڵێت پێشبینی ده‌کات بۆ قۆناغی دوای ئه‌م شه‌ڕه هه‌ر ئه‌و پێکهاتانه داوای کشانه‌وه‌ی هێزه‌کانی پێشمه‌رگه بکه‌ن. سه‌باره‌ت به پرسی کردنی که‌رکوک به هه‌رێمێکی سه‌ربه‌خۆ، نوسه‌ر و ڕۆژنامه‌وان سۆران کامه‌ران ده‌ڵێت به‌ره‌ی تورکومانی ئه‌و پڕۆژه‌یه‌ی ئاماده‌کردووه تا که‌رکوک بکرێتهههرێمێکی سه‌ربه‌خۆ و ده‌شڵێت وته‌بێژی به‌ره‌ی تورکومانی ئاماژه‌ی به‌وه کردووه ئه‌گه‌ر پێشتر به‌رپرسه باڵاکانی یه‌کێتی و پارتی ڕه‌تیان کردبێته‌وه به‌ڵام ئێستا جۆرێک له پشتگیری هه‌یه بۆی وه‌لێ نه‌دراوه‌ته ده‌زگاکانی ڕاگه‌یاندن. زانیاری زیاتر له ده‌قی وتووێژه‌که‌دایه:
<urn:uuid:519c5f9a-d35b-4aee-8ceb-39b5ae441472>
CC-MAIN-2017-09
http://www.dengiamerika.com/a/2829728.html
2017-02-26T14:40:36Z
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2017-09/segments/1487501172017.60/warc/CC-MAIN-20170219104612-00340-ip-10-171-10-108.ec2.internal.warc.gz
ckb
0.995421
Arab
13
{"ckb_Arab_score": 0.9954211115837097}
نه‌ژاد عه‌زیز سـورمێ سه‌رنووسه‌ری ڕۆژنامه‌ی خه‌بات له هه‌ولێر پایته‌ختی هه‌رێمی کوردسـتان له گفتوگۆیه‌کدا له‌گه‌ڵ هاوکارمان ئه‌حمه‌د بارزانی ڕه‌خنه له هه‌ندێ لایه‌نی ناو حکومه‌تی عێراق ده‌کرێت و ده‌ڵێت هه‌وڵ ده‌ده‌ن سه‌قامگیری کوردســتان تێـکبده‌ن و له هه‌مان کاتیشـتدا هه‌موو هه‌وڵێـکیان به‌و ئاڕاسـته‌یه‌دا ده‌ڕوات که تاکڕه‌وی بۆ عێراق بگه‌ڕێنـنه‌وه. پاشـان ده‌ڵێت به‌بێ ته‌وافوقی سـیاسی هیچ شـتێـک له عێراقدا ناکرێت. ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی گفتوگۆكه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیه‌ی سه‌ره‌وه، ماوه‌كه‌ی 5:37 خوله‌كه.
<urn:uuid:70a44e63-98f1-488a-a3e9-069d34084d65>
CC-MAIN-2017-09
http://www.dengiamerika.com/a/a-58-2008-12-02-voa4-89221052/952788.html
2017-02-27T18:09:43Z
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2017-09/segments/1487501173405.40/warc/CC-MAIN-20170219104613-00516-ip-10-171-10-108.ec2.internal.warc.gz
ckb
0.990587
Arab
9
{"ckb_Arab_score": 0.9905871152877808}
ڕۆژی سێشه‌ممه به بۆنه‌ی 20 هه‌مین سـاڵیادی كیمیابارانی شـاری هه‌ڵه‌بجه كۆڕێـك له لایه‌ن كۆمیته‌ی ڕێبه‌رایه‌تی مافه‌كانی مرۆڤ له ئه‌مریكا به سه‌رپه‌رشـتی خانم كاثرین پـۆرته‌ر سـازكرا. هاوكارمان حه‌یده‌ر كه‌ریم له‌وێ به‌شـداری كردبوو و ڕاپـۆرتێـكیشی له‌و باره‌یه‌وه ئاماده‌كردووه و ده‌توانن گوێبیسـتی بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیه‌ی سه‌ره‌وه، ماوه‌كه‌ی 3:50 خوله‌كه.
<urn:uuid:baba8b61-5f26-4ab6-811b-548afe132eaf>
CC-MAIN-2017-09
http://www.dengiamerika.com/a/a-58-2008-03-19-voa2-89222237/953006.html
2017-02-23T20:38:38Z
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2017-09/segments/1487501171232.43/warc/CC-MAIN-20170219104611-00248-ip-10-171-10-108.ec2.internal.warc.gz
ckb
0.987544
Arab
8
{"ckb_Arab_score": 0.9875438213348389}
کەسێـکی چەکدار تەقە لە ناو کڵێسایەکی شاری چارلستۆنی ویلایەتی ساوث کارۆلاینای ئەمەریکا دەکات و لە ئاکامدا 9 کەس کوژراون و ژمارەیەک برینداربوون. شەوی چوارشەممە کوڕێـکی گەنجی سپـی خۆی کردووە بە کڵێسا‌ی ئامانوئێل ئەفەریکایـیە پێست ڕەشەکان لەو شارە و چووتە نێو خەڵکەکە دانیشتووە کە بۆ نوێژ و نزا لەوێ گردبووبوونەوە، بەڵام پاش کەمتر لە کاژمێرێـک هەسـتاوە و بە چەکەکەی تەقەی لێکردوون و سەرئەنجام ئەو زیانە گیانیانەی لێکەوتووەتەوە. کامێراکانی چاودێری وێنەی کوڕەکەیان گرتووە و پـۆلیس دەڵێت لێکۆڵینەوەکانی ئاشکرایان کردووە کەسەکە ناوی دێڵن ڕوفە و تەمەنی 21 سـاڵە. لە ئێسـتادا گومان دەکرێت تەنها کینەی نەژادی لە پشـت کوشـتنکاریـیەکەوە بووبێت. وەزارەتی دادی ئەمەریکا دەڵێت لێـکۆڵینەوەیەکی فیدراڵی لەم بارەیەوە دەسـتیپـێـکردووە. بەپـێی دوایـین هەواڵ تاوانبارەکە دەسـتگیرکراوە. کوژراوەکان بریتین لە 3 پـیاو و 6 ژن. یەک لە پـیاوەکان ناوی کێلمێنتا پـینکینییە و قەشەی کڵێساکەیە، هەروەها ئەندامی ئەنجومەنی سیناتی ویلایەتی ساوث کارۆلاینایە. کێلمێنتا ڕۆژی سێشەممە لە پاڵ خانم هێلەری کلنتن بوو بۆ پشـتیوانیکردن لێی لە هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی سـاڵی 2016 . هەروەها ڕۆڵێـکی گەورەی بینیوە لە دەرکردنی بڕیارێـک بۆ بەستنی کامێرای چاودێری لە جلوبەرگی ئەندامانی پـۆلیس بە مەبەستی ڕێگری لە هەر پـێشـێلکاریـیەک لە لایەن پـۆلیسەوە لە بەرامبەر هاوڵاتیان ئەنجام بدرێت.
<urn:uuid:40df98c8-50a3-41a2-932e-08000c43086a>
CC-MAIN-2017-13
http://www.dengiamerika.com/a/chrleston/2827610.html
2017-03-22T22:23:28Z
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2017-13/segments/1490218186353.38/warc/CC-MAIN-20170322212946-00011-ip-10-233-31-227.ec2.internal.warc.gz
ckb
0.972899
Arab
14
{"ckb_Arab_score": 0.9728989005088806, "sdh_Arab_score": 0.018470581620931625}
بانکی وه‌گه‌ڕخه‌ری سه‌رمایه و کارداری ناسـاراو به J.P. Morgan سـامان و دارایی بانکی Washington Mutualی کڕیوه‌ته‌وه، ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه‌ی بانکی دووهه‌م له لایه‌ن حکومه‌ته‌وه ده‌سـتی به‌سه‌ردا گیرا. بانکی J.P. Morgan ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه ڕازیبوو بانکی Washington Mutual بنکه له سـیاتڵ به بڕی نزیکه‌ی 2 ملیار دۆلار بکڕێـتهوه. له لایه‌کی تره‌وه گه‌شـه‌ی ئابوری وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا که‌متر بوو له‌وه‌ی له نێوان مانگه‌کانی پـێنج و شه‌شی ئه‌مسـاڵدا پـێشـبینی بۆ کرابوو. ڕاپـۆرتی ڕۆژی هه‌ینی وه‌زاره‌تی بازراگانی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا ئاماژه به‌وه ده‌کات له چاره‌کی دووهه‌می ئه‌مسـاڵدا سه‌رجه‌م به‌رهه‌می ناوخۆ به ڕێژه‌ی 2.8 بووه.
<urn:uuid:deb98710-1336-4c05-ae75-22d55cff11f3>
CC-MAIN-2017-13
http://www.dengiamerika.com/a/a-58-2008-09-26-voa3-89215772/951665.html
2017-03-23T00:29:57Z
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2017-13/segments/1490218186530.52/warc/CC-MAIN-20170322212946-00303-ip-10-233-31-227.ec2.internal.warc.gz
ckb
0.997593
Arab
9
{"ckb_Arab_score": 0.9975930452346802}
كاربه‌ده‌سـتانی هه‌ڵـبژاردنی زیمبابۆی ده‌ڵێن یه‌كه‌م ئه‌نجامی خولی دووهه‌می هه‌ڵـبژاردنه‌كانی سه‌رۆكایه‌تی چاوه‌ڕوان ده‌كرێت ڕۆژی شه‌ممه ده‌ربكه‌ون. ژماردنی ده‌نگه‌كان به‌رده‌وامه له ده‌مێـكدا وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا و به‌ریتانیا جارێـكی تر ئه‌و ههڵـبژاردنهیان شه‌رمه‌زار كردووه و هه‌نگاو ده‌نێن به‌ره‌و فشـارێـكی نوێ بۆ سه‌ر حكومه‌ته‌كه‌ی سه‌رۆك ڕۆبه‌رت مۆگابی. سه‌رۆك وه‌زیری به‌ریتانیا گۆردن بڕاون گوتی خولی دووه‌می هه‌ڵـبژاردنه‌كان له ئاسـتێـكی نزمتردا بوو بۆ زیمبابۆی و گوتی جیهان پـێـكه‌وه ئه‌و هه‌ڵـبژاردنه و ڕژێمه ناڕه‌واكه‌ی مۆگابی ڕه‌تده‌كاته‌وه. وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا كۆنده‌لیزا ڕایس گوتی وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا به‌رنووسێـكی نوێ ده‌خاته به‌رده‌م نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان به مه‌به‌سـتی ناردنی په‌یامێـكی توند بۆ كاربه‌ده‌سـتانی زیمبابۆی. ڕه‌نگه به زووترین كات ئه‌و به‌رنووسه بخرێته به‌رده‌م ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان. به‌ڕێز موگابی مسۆگه‌ره له سه‌ركه‌وتنی له‌به‌ر ئه‌وه‌ی خۆی ته‌نها كاندید بوو دوابه‌دوای كشـانه‌وه‌ی ڕێبه‌ری ئۆپـۆزیسـیۆن مۆرگه‌ن تشـڤانگرای.
<urn:uuid:28c0fd8a-7f98-427f-bcd9-8ed1a3c3d47b>
CC-MAIN-2017-13
http://www.dengiamerika.com/a/a-58-2008-06-28-voa3-89208622/950155.html
2017-03-24T00:07:54Z
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2017-13/segments/1490218187227.84/warc/CC-MAIN-20170322212947-00323-ip-10-233-31-227.ec2.internal.warc.gz
ckb
0.997385
Arab
9
{"ckb_Arab_score": 0.9973850250244141}
له‌پاش شکستی چه‌کداره توندڕه‌وه‌کانی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی له کۆبانی، هێرشکردنه سه‌ر که‌رکوک ده‌ست پێده‌کات. باس له‌وه‌ش ده‌کرێت چه‌کداره‌کانی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی هێشتاش له خۆ ئاماده‌کردندان بۆ هێرشی تر بۆسه‌ر که‌رکوک. ئه‌و کاته‌ی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی شاری موسڵی داگیرکرد، له دوو لاوه ( هه‌ولێر و دهۆک)بووه دراوسێی هه‌رێمی کوردستان و ئه‌وجاش کاتێک شه‌ڕه‌کانی جه‌له‌ولاش ده‌ستیان پێ‌کرد توندڕه‌وانی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی پانتاییه‌کی زۆری خاکیان داگیر کرد و له‌و ناوچانه‌وه که‌وتنه سه‌یرکردنی خاکی ده‌وڵه‌مه‌ند به نه‌وتی که‌رکوک. فه‌تاح زاخۆیی نکوڵی ناکرێت له‌وه‌ی شاری که‌رکوک ڕووبه‌ڕووی هه‌ڕه‌شه و ڕه‌وشێکی ترسناک ده‌بێته‌وه به‌ڵام پرسیاره‌که له‌وه‌دایه چۆن ده‌توانرێت ئه‌و مه‌ترسیانه له‌سه‌ر شاره‌که بڕهوێندرێنهوه؟ میوانی به‌رنامه: فه‌تاح زاخۆیی، نوسه‌ر و لێکۆڵه‌ر کێن ئه‌وانه‌ی له پشت ئه‌م هێرشانه‌ی ده‌وڵه‌تی ئیسلامیهوهن؟ ئه‌مه بۆخۆی یه‌کێکه له‌و پرسیارانه‌ی تا ئێستا هیچ لایه‌نێک وه‌ڵامێکی یه‌کلاکه‌ره‌وه‌ی نه‌داوه‌ته‌وه، له ده‌مێکدا هه‌موو لایه‌ک باس له هه‌ستیاری و ئاڵۆزی ڕه‌وشه‌که ده‌که‌ن. کارنامه ئاشکراکه‌ی ئه‌م ڕێکخراوه توندڕه‌وه‌ی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی ئاینیه له‌سه‌ر بنچینه‌ی سوننه‌گه‌رایی وه ده‌شێت له ڕه‌هه‌ندێکی که‌مه‌وه وه‌ها لێی بڕوانرێت به‌شێکه له ململانێکانی نێوان پاوانخوازیه‌کانی شیعه‌گه‌رایی له ناوچه‌که‌دا و خۆسه‌پاندنی سوننه‌کان. بۆ له پاش کۆبانی هێرشده‌کرێته سه‌ر که‌رکوک؟ ناکرێت هه‌رگیز ڕه‌هه‌ندی ناسیۆنالیستی یان شۆڤینیزمی نه‌ته‌وه‌یی ئه‌م ڕێکخراوه فه‌رامۆش بکرێت له سۆنگه‌ی ئه‌و خوێندنه‌وانه‌ی بۆ دۆزی کورد هه‌یه‌تی له هه‌ردوو ئاستی ناو عێراق و ناو ناوچه‌که‌ش به گشتی که ده‌کرێت بگوترێت جیاوازیه‌کی ئه‌وتۆی نییه له‌گه‌ڵ ئه‌و سیاسه‌ته نه‌ته‌وه‌ییانه‌ی له ناوچه‌کدا پێچه‌وانه‌ی خواستی کورد کار ده‌که‌ن. له شه‌ڕه‌کانی کۆبانیدا جه‌خت ده‌کرایه‌وه له‌وه‌ی چه‌کداره‌کانی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی هه‌ر ته‌نیا مه‌به‌ستیان له ده‌ست به‌سه‌ردا گرتنی شاره‌که نییه، هێنده‌ی ئه‌وه‌ی هه‌وڵ ده‌ده‌ن ئه‌زموونه‌کانی ڕۆژئاوا بۆ فه‌رمانڕه‌وایه‌تیکردنی خۆیی بشکێنن. ئێستاش بۆ که‌رکوک ده‌کرێت هه‌مان لێکدانه‌وه دروست بێت. بۆچی؟ چونکه له قۆناغه جیاجیاکانی بزووتنه‌وه‌کانی کوردی عێراقدا که‌رکوک هه‌میشه سه‌نگیی خراوه‌ته سه‌رو خاڵی هه‌ره مشت‌ومڕ له‌سه‌ری لایه‌نه سیاسیه‌کان بووه بۆ گه‌یشتن به ئاوات و ئامانجه‌کانیان. ده‌کرێت لێره‌وه بڵێین که‌رکوک وه‌ک سیمبۆلێک بۆ مافی کورد له عێراقدا دانراوه، هه‌ربۆیه ناکرێت وه‌ها له هێرشه‌کانی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی بڕوانرێت که ته‌نها ڕه‌هه‌ندێکی ئاینزایی هه‌یه. به‌ر له چه‌ند ڕۆژێک ئه‌رشه‌د ساڵحی، سه‌رۆکی به‌ره‌ی تورکومانی ڕایگه‌یاند پێویسته پاش شه‌ڕه‌کانی داعش هێزی پێشمهرگهلهو ناوچانه بکشێته‌وه. لێکدانه‌وه و خوێندنه‌وه بۆ ئه‌م ڕاگه‌یاندنه‌ی ساڵحی زۆرن به‌ڵام ئه‌وه‌ی که زۆرترین هاوڕایی له‌سه‌ره ئه‌وه‌یه سه‌رۆکی به‌ره‌ی تورکومانی هه‌روا له خۆوه ئه‌م ڕاگه‌یاندنه‌ی نه‌داوه. ئایا ئه‌م هێرشانه ته‌نها ده‌وڵه‌تی ئیسلامی ده‌یکات یان به‌شێکه له ستراتیژیه‌تێکی ناوچه‌یی؟ وه‌ڵامی ئه‌م پرسیارانه و ژماره‌یه‌ک پرسیاری تریش له به‌رنامه‌ی "ئێمه و سیاسه‌ت" دایه: تێبینی: به‌رنامه‌ی ئه‌م هه‌فته‌یه‌ی "ئێمه و سیاسه‌ت" به‌ڵێن ساڵح له بری ده‌خیلی شه‌مۆ پێشکه‌شی کرد.
<urn:uuid:ee3eac95-72e3-48b7-b759-d9daf90c294e>
CC-MAIN-2017-13
http://www.dengiamerika.com/a/2635223.html
2017-03-25T00:08:28Z
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2017-13/segments/1490218188717.24/warc/CC-MAIN-20170322212948-00343-ip-10-233-31-227.ec2.internal.warc.gz
ckb
0.998941
Arab
14
{"ckb_Arab_score": 0.9989413619041443}
عه‌ره‌بسـتانی سعودیـیه سزا به‌سه‌ر دوو فه‌رمانده‌ی حزبوڵڵای لوبنان ده‌سه‌پێنێت به تاوانی پاڵپشـتیکردنی به‌شار ئه‌سه‌د و ناردنی چه‌کدار بۆ سوریا و پـێدانی پاره به چه‌ند لایه‌نێـک له یه‌مه‌ن و هه‌روه‌ها چه‌ند فه‌رمانده‌یه‌کی له‌شکری که به‌رپـرسن له کاری تێرۆرسـتی له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا. ئاژانسی دهنگوباسی سعودیـیه ڕۆژی چوارشه‌ممه ڕایگه‌یاند ئه‌م دوو فه‌رمانده‌یه‌ی حزبوڵڵا خه‌لیل حه‌رب و محمه‌د قه‌بلان سزای دارایی‌یان به‌سه‌ردا سه‌پێندراوه و هه‌موو سه‌روه‌ت و سامانیان سڕ ده‌کرێن و له سعودیـیه‌کان قه‌ده‌غه‌ده‌کرێت مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵدا بکه‌ن. ئاژانسه‌که گوتی خه‌لیل حه‌رب سه‌ربه‌رشتی چالاکیـیه‌کانی حزبوڵڵای له یه‌مه‌ن کردووه و له هاوینی سـاڵی 2012 بڕێـکی زۆری پاره‌ی بۆ یه‌مه‌ن گواستووه‌ته‌وه. محه‌مه‌د قهبلانیش سه‌رۆکایه‌تی شانه‌یه‌کی تێرۆرستی حزبوڵڵای له میسر کردووه که گه‌شتیارانی کردووه‌ته ئامانج. پاشان ئاژانسه‌که ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش کرد دادگایه‌کی میسر له سـاڵی 2010 حوکمی زیندانی هه‌تاهه‌تایی بۆ محه‌مه‌د قه‌بلان ده‌رکردووه. باسی له‌وه‌ش کرد سعودیـیه به هه‌موو شێوه‌یه‌ک به‌رده‌وام ده‌بێت له نه‌هێشـتنی کاره تێرۆرستیـیه‌کانی حزبوڵڵا و هه‌روه‌ها به‌رده‌وامیش ده‌بێت له کارکردن له‌گه‌ڵ دۆسـته‌کانی له سه‌رانسه‌ری جیهان بۆ مسۆگه‌رکردنی ئه‌وه‌ی هیچ وڵاتێـک له به‌رده‌م چالاکیـیه له‌شکری و توندڕهویـیهکانی حزبوڵڵا بێ ده‌نگ نه‌بێت.
<urn:uuid:4f667662-2489-4b14-9629-39ee928a4ac7>
CC-MAIN-2017-13
http://www.dengiamerika.com/a/2792847.html
2017-03-29T21:08:13Z
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2017-13/segments/1490218191396.90/warc/CC-MAIN-20170322212951-00443-ip-10-233-31-227.ec2.internal.warc.gz
ckb
0.997977
Arab
13
{"ckb_Arab_score": 0.9979768395423889}
KTV ... سووده ته‌ندروستیه‌كانى هه‌نار زۆرن ، له‌وانه‌ش چاره‌سه‌رى نه‌خۆشیه ترسناكه‌كانى شێرپه‌نجه‌و ڵاوازى سێكس ده‌كات ، ئه‌مه‌ش به‌پێی ئه‌و لێكۆلینه‌وه‌یه ده‌ركه‌وتووه كه زانایانى زانكۆى ئه‌دنبره ئه‌نجامیانداوه . زیاد له‌مه‌ش شه‌ربه‌تى هه‌نار چه‌ورى له‌ناو گه‌ده‌دا كه‌م ده‌كاته‌وه ، وه ڕۆژانه خواردنه‌وه‌ى ئه‌م شه‌ربه‌ته به به‌رده‌وامى بۆ ماوه‌ى یه‌ك مانگ ، مرۆڤ كه‌متر تووشی كۆبوونه‌وه‌ى خانه‌كانى چه‌ورى ده‌كات له ناوچه‌ى سكدا . هه‌روه‌ها پاڵه‌په‌ستۆى خوێن و مه‌ترسی تووشبوون به وه‌ستانى دڵ و جه‌ڵته‌و نه‌خۆشیه‌كانى جگه‌ر كه‌م ده‌كاته‌وه . گۆڤارى "حریتى" میسری بلاویكرده‌وه ، كه میوه‌ى هه‌نار ده‌وله‌مه‌نده به سه‌رچاوه‌ى دژه ئۆكسیده‌كان ، ئه‌مه‌ش هه‌ڵده‌ستێت به بینینى ڕۆلێكى گرنگ له پاراستنى جه‌سته دژى نه‌خۆشیه درێژخایه‌نه‌كانى وه‌كۆ دڵ و مۆلۆله‌كانى خوێن و ڕه‌قبوونى خوێنبه‌ره‌كان . هه‌روه‌ها خواردنى هه‌نار له‌لایه‌ن ئافره‌تانه‌وه له‌و نه‌خۆشیانه ده‌یانپارێزێت كه په‌یوه‌ندیان به زوو پیروبوونهوه هه‌یه ، وه یارمه‌تیان ده‌دات له پاراستنى دژى شێرپه‌نجه‌ى مه‌مك ، به‌وه‌ى كه تواناى خانه‌كانى شێرپه‌نجه له‌ناو ده‌بات . له‌لایه‌كى تریشه‌وه توێكلى هه‌نار سوودێكى گه‌وره‌ى هه‌یه ، به‌هۆى ئه‌وه‌ى به رێژه‌ى 38% له ترشی گلوتانیك و بلیترین پێكهاتووه ، كه چاره‌سه‌رى حاله‌تى سكچوون و خاوێن كردنه‌وه‌ى هه‌ناو ده‌كات . هه‌روه‌ها به‌نیسبه‌ت ئه‌و پیاوانه‌ى تووشی كێشه‌ى لاوازى تواناى سێكس هاتوون ، به خواردنه‌وه‌ى شه‌ربه‌تى هه‌نار بۆ ماوه‌ى یه‌ك مانگ به به‌رده‌وامى ، ئه‌وا ده‌گاته ئه‌نجامێكى دڵخۆشكه‌ر . توێژه‌ران ئاماژه‌ش به‌وه‌ده‌كه‌ن ، كه ڕۆژانه خواردنه‌وه‌ى نزیكه‌ى چاره‌گه لیترێك له شه‌ربه‌تى هه‌نار ، ئه‌وا به‌رگرى له مه‌ترسی تووشبوون به شێرپه‌نجه‌ى پرۆستات ده‌كات ، وه حاله‌تى مردنیش به‌هۆی نه‌خۆشیه ترسناكه‌كانه‌وه كه‌م ده‌كاته‌وه .
<urn:uuid:1fba89f8-e5b4-426c-943b-8599a0cfd731>
CC-MAIN-2017-13
http://kurdtishk.dahek.net/t195-topic
2017-03-25T15:32:25Z
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2017-13/segments/1490218188962.14/warc/CC-MAIN-20170322212948-00023-ip-10-233-31-227.ec2.internal.warc.gz
ckb
0.999209
Arab
5
{"ckb_Arab_score": 0.9992092251777649}
سه‌رچاوه‌کانی هه‌واڵ ئاماژه ده‌که‌ن به‌وه‌ی ئۆپزسیۆنی سوریا هاوکاتی کۆبوونه‌وه‌که‌ی هه‌فته‌ی داهاتووی له قه‌ته‌ر تاووتوێی ڕاگه‌یاندنی حکومه‌تی کاتی ده‌کات. نوسه‌ر و لێکۆڵه‌ره‌وه عه‌بدوڵا ڕێشاوی له‌وبڕوایه‌دایه ئه‌گه‌ریش ئه‌و حکومه‌ته کاتییه له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی نیشتیمانی سوریاوه ڕابگه‌یه‌ندرێت هاوشێوه‌ی ئه‌و حکومه‌ته کاتییه‌ی له ده‌می شۆڕشی گه‌لی لیبیادا ڕاگه‌یه‌ندرا کاریگه‌ر نابێت و ده‌شڵێت لهوبڕوایهدانییه که حکومه‌تێکی کاتی له سوریادا بتوانێت پشتیوانی نێونه‌ته‌وه‌یی به‌ده‌ست بێنێت. له میانه‌ی وتووێژه‌که‌یدا له‌گه‌ڵ به‌ڵێن ساڵح، به‌ڕێز ڕێشاوی ئاماژه‌ش به‌وه ده‌کات که دروسته شه‌ڕی ناو سوریا شه‌ڕی شیعه و سوننه‌یه له‌سه‌ر ئاستی ناوچه‌که، به‌ڵام ئه‌وه نییه وه‌ک هه‌ندێک له چاودێران ئاماژه‌ی پێده‌که‌ن شیعه و سوننه‌ی عێراق ڕاسته‌وخۆ شه‌ڕه‌که‌یان له‌ناو سوریادا بکه‌ن. زانیاری زیاتر له ده‌قی وتووێژه‌که‌دایه:
<urn:uuid:6bb0692b-50fa-4447-8b9e-87f0056deab6>
CC-MAIN-2017-13
http://www.dengiamerika.com/a/1535774.html
2017-03-27T14:47:55Z
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2017-13/segments/1490218189474.87/warc/CC-MAIN-20170322212949-00063-ip-10-233-31-227.ec2.internal.warc.gz
ckb
0.99865
Arab
13
{"ckb_Arab_score": 0.9986502528190613}
بۆ ئەو کارە و بۆ بەرگرتن لە تاوانکاریی ڕێکخراو (organiserade brottslighet) حکوومەت ئامادەیە پارەی زیاتر بخاتە کاسەی پۆلیسەوە. سەرەکوەزیران ستێفان لۆڤێن ئەمڕۆ لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند کە پۆلیس پێویستی بە پاڵپشتیی زیاترە و هەربۆیە پرسی زیادکردنی بودجەی پۆلیس لەم بەهارەوە چاوی پێدا دەخشینینەوە. بەهۆی زیادبوونی ڕووداوی کوشتن و تاوانکاریی گرووپە ڕێکخراوەکان سەرچاوەکانی پۆلیس بەش ناکەن و فشاریان بۆ هاتووە. ئەمە لە کاتێکدایە کە تاوانی ئەلەکترۆنیی و تێرۆریسم زیادی کردووە و پێویستی بە کاری زیاترە. هەر بۆیە پۆلیس لە پێشنیازیان بۆ بوودجەی داهاتوویان لە ئێستاوە تا ساڵی 2020 داوای زیادکردنی بوودجەکەیان بە 3.9 ملیارد دەکەن. بەڵام تا ئێستا دیار نییە ئاخۆ حکوومەت چەندە پارە بۆ کاسەی پۆلیس زیاد دەکات. جێی باسە ئەو کۆنگرە ڕۆژنامەوانییەی ئەمڕۆی سەرەکوەزیران و وەزیری ناوخۆ لە دوای کۆبوونەوەکانی لیژنەی سیاسەتیی ئاسایش دێت کە لەم دواییەدا بەڕێوە چووە و لە وەزیری ناوخۆ، وەزیری دەرەوە، وەزیری بەرگریی و دەستگەکانی پۆلیس و ئاسایش بۆ لێکۆڵینەوە لە پرسی کوشتارەکانی ئەم دواییەی سوید پێک هاتبوو. دەستگەی بەرگرتن لە تاوانی ئابووری، دەستگەی باجیش بۆ ئەو کۆبونەوەیە بانگهێشت کرا بوون کە مەبەست لێی لێکۆڵینەوەیە لە هاوکاریی نێوان دەستگە جیاوازەکانە سەبارەت بەو ڕووداوانەی پەیوەدنییان بە ئاساییش و ئارامیی کۆمەڵگەوە هەیە. ستێفان لۆڤێن لە دوای ئەو کۆبوونەوانە و لە کۆنگرە ڕۆژنامەوانییەکی ئەمڕۆدا ڕایگەیاند کە حکوومەت سوورە لەسەر پاراستنی ئەو کۆمەڵگە ئازادەی سوید و تێکشکاندنی گرووپی تاوانکاران کە دەبنە هۆی کوشتار و دڵەڕاوکێی هاوڵاتییان. ئەو وتی ئەوە تاوانکارانن کە دەبێت بترسن و خەویان بزڕیت نەک قوربانیان. وەزیری ناوخۆی سویدیش ئەندەرش ئیگێمان هەر لەو کۆنگرەیەوە ڕایگەیاند کە گۆڕانکاریی لە یاسادا پێویستە بە شێوەیەک کە چیتر ڕی بە پۆلیس بدرێت دەست بەسەر پارە و کەلوپەلی ئەو کەس و گرووپانەدا بگرێت کە گومانی تاوانیان لێ دەکرێت، نەک تەنها لە کاتی روودانی تاوانێکدا.
<urn:uuid:21729502-7243-4c4d-b79f-7985cff709c1>
CC-MAIN-2017-13
http://sverigesradio.se/sida/artikel.aspx?programid=2200&artikel=6653107
2017-03-24T00:15:06Z
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2017-13/segments/1490218187227.84/warc/CC-MAIN-20170322212947-00367-ip-10-233-31-227.ec2.internal.warc.gz
ckb
0.92057
Arab
4
{"ckb_Arab_score": 0.9205695390701294, "sdh_Arab_score": 0.06847679615020752, "hac_Arab_score": 0.010949661955237389}
سـیناتۆری كۆماری جۆن مه‌ككه‌ینی ته‌مه‌ن 71 سـاڵ به فه‌رمی له كۆشـكی سـپی پشتیوانی سه‌رۆك بوشی بۆخۆی به‌ده‌سـتهێنا، ئه‌مه‌ش پاش ئه‌وه‌ی هه‌ڵـبژاردنه به‌رایـیه‌كانی پارتی كۆماری له چوار سـتاندا برده‌وه. په‌یامنێری ده‌نگی ئه‌مریكا سندی سـهین له واشـنتنه‌وه ڕاپـۆرتێـكی ئاماده‌كردووه و هاوكارمان حه‌یده‌ر كه‌ریم وه‌ریـگێڕاوه‌ته سه‌ر زمانی كوردی. جۆن مه‌ككه‌ینی سـیناتۆری ویلایه‌تی ئه‌ریزۆنا له كۆتایـیدا توانی پاڵێوراوێتی پارتی كۆماری بۆ پـێشـبڕكێی سه‌رۆكایه‌تی مسـۆگه‌ر بكات باش یه‌كه‌م هه‌وڵه سهرنهكوتووهكهی كه هه‌شت سـاڵ له‌مه‌وبه‌ر بوو. ئه‌و كه‌سه‌ی كه ڕكه‌به‌ری سه‌ختی بوو له ئاكامدا له پـێشـبڕكێی كۆماریـیه‌كان له سـاڵی 2000 به‌سه‌ری زاڵ بوو و یاخود شـكسـتی پـێدا، سه‌رۆك جۆرج ده‌بلیو بوش، ڕۆژی چوارشه‌ممه بانگهێشتی مه‌ككه‌ینی بۆ كۆشـكی سـپـی كرد و به گه‌رمی په‌سه‌ندی خۆی بۆ سـیناتۆر مه‌ككه‌ین ده‌ربڕی. " جۆن ئازایهتیـیهكی سه‌یری نیشـانداوه و هه‌روه‌ها كه‌سـایه‌تیـیه‌كی پابه‌ند و ئاماده بۆ ئه‌وه‌ی بگاته ئه‌م سـاته، هه‌ر ئه‌وه‌شه كه ئێمه له سهرۆكێـكمان ده‌وێت، كه‌سـێـك كه بتوانێت چاره‌سه‌ری بڕیاری سه‌خت و دژوار بكات، كه‌سـێـك كه‌وا خۆگربێت و پاشه‌كشێ نه‌كات له به‌رامبه‌ر مه‌ترسـیدا." شـایانی ئاماژه پـێـكردنه كه سـیناتۆری ئه‌ریزۆنا له ڕابردوو له‌سه‌ر زۆر مه‌سه‌له له‌گه‌ڵ سه‌رۆك بوش ناكۆك بووه، ڕه‌خنه‌ی له نهخشـهدانانهكهی شه‌ڕی عێراق گرتووه و هه‌روه‌ها له سـیاسه‌تی بهڕێوهبهرایهتیـیهكه له‌سه‌ر ئه‌شـكه‌نجه‌دان، به‌ڵام مه‌ككه‌ین سوپاسی سه‌رۆك بوشی كرد سه‌باره‌ت به پـشـتیوانیـیهكهی. " سوپاسی پـشتیوانیـیهكهی ده‌كه‌م، من سـوپاسـگوزاری خزمه‌ته‌كه‌ی ئه‌وم بۆ وڵاته‌كه‌مان، من به ته‌مام تا بكرێت پـێـكه‌وه بین له بۆنه‌كانی شـاڵاوی هه‌ڵـبژاردن ههڵـبهته كه له‌گه‌ڵ به‌رنامه یه‌كجار زۆره‌كه‌ی سه‌رۆك بگونجێت." له‌به‌ر نزمی ڕێژه‌ی په‌سه‌ندی گشتی بۆ سه‌رۆك بوش، په‌یوه‌ندی نزیـك له‌گه‌ڵ ئه‌و بۆی هه‌یه زیان به سـیناتۆر مه‌ككه‌ین بگه‌یه‌نێت له نێو هه‌ندێ له ده‌نگده‌راندا. به‌ڵام سه‌رۆك بوش هێشـتاش پـشتیوانی زۆره له نێو زۆر له كۆنه‌پارێزه كۆماریـیه‌كاندا كه مه‌ككه‌ین پێویسـتی به پشـتیوانی ئه‌وان ده‌بێت بۆ بردنه‌وه‌ی له هه‌ڵـبژاردنی گشتی. هاوینی ڕابردوو زۆر له شـاره‌زایان به‌روه‌خت شـكستخواردنی شـاڵاوهكهی سـیناتۆر مه‌ككه‌ینی ڕاگه‌یاند چونكه هه‌ڵوێسـته‌كه‌ی له‌مه‌ڕ شه‌ڕی عێراق و پـشـتیوانی بۆ ڕیفۆرمێـكی به‌رفراوانی كۆچـبه‌ران بووه مایه‌ی ده‌ربڕینی ناپهسهندیـیهكی یه‌كجار زۆر هه‌روه‌ها ناچار بوو كه قهرزێـكی بانكی وه‌ربگرێت ته‌نیا بۆ ئه‌وه‌ی درێژه به شـاڵاوهكهی بدات. به‌ڵام مه‌ككه‌ین كه‌سـێـكی خۆگره. وه‌كو كۆنه فڕۆكهوانێـك له ده‌می شه‌ڕی ڤێتنام ناوبراو له ڕووداوێـكی موشه‌كی ئه‌وه‌نده‌ی نه‌مابوو بكوژرێت و به ئاسـتهم ڕزگاری بوو. سێ مانگ دواتر له ئه‌ركێـكی بۆردومانكردنیدا لێـیدرا و كه‌وته خوارێ و بۆ ماوه‌ی پـێنج سـاڵ و نیو زیندانێـكی شه‌ڕی ڤێـتنام بوو. مه‌ككه‌ینی ته‌مه‌ن 71 سـاڵ ده‌بێته به ته‌مه‌نترین ئه‌مریكایی كه تا ئێسـتا هه‌ڵـبژێردرێت بۆ یه‌كه‌م ماوه و یاخود یه‌كه‌م تێرم وه‌ك سه‌رۆك ئه‌گه‌ر بتوانێت له هه‌ڵـبژاردنی گشـتی مانگی یازده به‌سه‌ر پاڵـێوراوی دیموكرات سه‌ربكه‌وێت. سـیناتۆر مه‌ككه‌ین وتی هه‌ردوو نه‌یاری دیموكرات سـیناتۆر هێله‌ری كلنتن و سـیناتۆر باراك ئۆباما دره‌نگانێـكی ڕۆژی سـێشه‌ممه ته‌له‌فونیان بۆ كرد بۆ ئه‌وه‌ی پـیرۆزبایی لێـبكه‌ن به بۆنه‌ی وه‌ده‌سـتهێنانی پاڵـێوراوێتیـیهكهی و به‌ڵێنی دا كه شـاڵاوێـكی ڕه‌وا ئه‌نجام بدات و وتی: " من جارێـكی تر به‌ڵـێنی شـاڵاوێـكی ڕێزگرتووانه ئه‌ده‌م. شـاڵاوێـكی ڕێزگرتن له‌سه‌ر بنه‌مای مه‌سه‌له‌كان و له‌سه‌ر بنه‌مای به‌رچاوترین جیاوازی و ڕوانگه‌كانی كه ئێمه بۆ پاشه ڕۆژی ئه‌مریكا هه‌مانه." هه‌روه‌ها وتی سه‌نگی ده‌خاته سه‌ر شـارهزایـیهكهی له بواری ئاسایشی نیشـتیمانی و سـیاسه‌تی ده‌ره‌وه. سیناتۆر جۆن مه‌ككه‌ین به ڕژدی پـشـتیوانی ده‌كات له هێشـتنه‌وه‌ی سه‌ربازه‌كانی وڵاته یه‌كگرتووه‌كان له عێراق تا ئه‌و كاته‌ی پـێویست بكات بۆ بردنه‌وه‌ی شه‌ڕه‌كه. ده‌ڵێت له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌یه" ههڵـبژاردنێـك بدۆڕێنێت نه‌ك شه‌ڕێـك."
<urn:uuid:bb35e701-69f8-4560-8c07-01d2c5a9d104>
CC-MAIN-2017-13
http://www.dengiamerika.com/a/a-58-2008-03-06-voa2-89223002/953225.html
2017-03-29T21:08:55Z
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2017-13/segments/1490218191396.90/warc/CC-MAIN-20170322212951-00487-ip-10-233-31-227.ec2.internal.warc.gz
ckb
0.994466
Arab
8
{"ckb_Arab_score": 0.9944658875465393}
له شاری موسڵ كۆمه‌ڵێك چه‌كداری نه‌ناسراو هێرشیان كردۆته سه‌ر خانم له‌یلا عه‌بدوڵڵا سه‌عه‌د (سه‌رپه‌رشتی كۆلێجی یاسا له زانكۆی موسڵ) و هاوسه‌رەكه‌ی و له ئه‌نجامدا كوژراون و سه‌ری خانم سه‌عه‌د یان بڕیوە. پۆلیس ئه‌مڕۆ سێ شه‌ممه ته‌رمه‌كانی ئه‌م قوربانیانه‌یان له‌به‌ردەم ماڵی خۆیاند دۆزییه‌وە و لێكۆڵینه‌وە له‌و بارەیه‌وە به‌ردەوامه. له هه‌مان كاتدا، له نزیك فڕۆكه‌خانه‌ی موسڵ هێرش كراوەته سه‌ر كه‌رتێكی هێزی هاوپه‌یمانان ی به ڕێبه‌رایه‌تی ئه‌مریكا و له ئه‌نجامدا كۆمه‌ڵێك خه‌ڵكی سیڤیل بریندار بووە. له‌م بارەیه‌وە، په‌یامنێری دەنگی ئه‌مریكا كودۆ بۆتانی له شاری موسڵهوە ئه‌م ڕاپۆرته‌ی بۆ ناردووین و بۆ گوێگرتن له ته‌واوی ڕاپۆرته‌كه كلیكی ئه‌و ئۆدیۆ فایله‌ی لای سه‌رەوەی ئه‌م لاپه‌رەیه بكه.
<urn:uuid:0e286cbf-1f3f-43a2-bf04-065054b1ab30>
CC-MAIN-2017-13
http://www.dengiamerika.com/a/a-58-a-2004-06-22-2-1-89162762/942637.html
2017-03-30T20:43:58Z
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2017-13/segments/1490218203515.32/warc/CC-MAIN-20170322213003-00507-ip-10-233-31-227.ec2.internal.warc.gz
ckb
0.991946
Arab
8
{"ckb_Arab_score": 0.9919464588165283}
| سه‌رۆك بارزانی: سه‌ربه‌خۆییی كوردستان له په‌رله‌مان و پارته سیاسییه‌كان گرینگتره ||2016-03-23 سه‌رۆك بارزانی ڕایده‌گه‌یه‌نێ كه پەرلەمان کارا دەکەنەوە و دەستەیەکی سەرۆکایەتیی نوێ بۆ پەرلەمان هەڵدەبژێرن. به‌ڵام ڕاشكاوانهیش ده‌ڵێ، سەربەخۆییی کوردستان لە پەرلەمان و پارتە سیاسییەکان گرینگترە. هه‌ربۆیه ئەوەی دەیەوێت بەشێک بێت لێی، ئەوە بەخێربێت و ئەوەشی دەیەوێت لە دژی بێت، ئەوە دەبێت بڕۆن و رێگای خۆیان بدۆزنەوە. سه‌رۆك بارزانی هه‌روه‌ها ڕایده‌گه‌یه‌نێ، ئامانجی ئه‌و گەیشتنە بەو خاڵە، بەوەی کوردستانێکی سەربەخۆمان هەبێت. به‌ڵێنیش ده‌دا كه، ئەورۆژەی کوردستانێکی سەربەخۆمان بەدەست هێنا، چیتر وه‌ك سەرۆکی ئەو کوردستانە نامێنتەوە و، پیرۆزبایی لە گەلی کوردستان دەکا و با ئه‌وكات یەکێکی دیکە جێگای ئه‌و بگرێتەوە. دەقی دیمانەی سەرۆك بارزانی لەگەڵ ئەلمۆنیتۆر: ئەلمۆنیتۆر: تۆ لە هەموو کات زیاتر باس لە ڕیفراندۆم و سەربەخۆیی دەکەیت. هەندێک کەس بە گومانن، دەڵێن هەوڵێکە بۆ بەلاڕێدابردنی خەڵک لە کێشە ئابووری و سیاسییەکانتان. پێیان وا نییە تۆ جیددی بیت. ئایا تۆ جیددیت؟ ئەگەر جیددیت، ئایا بەروارێکمان پێ دەدەیت بۆ ریفراندۆم و، ئەو ریفراندۆمە لەسەر چی دەبێت؟ سه‌رۆك بارزانی: پێت وایە من بابەتێکی وەها هەستیار کە پەیوەندی بە چارەنووسی ملیۆنان خەڵکەوە هەیە، دوای ئەو هەموو نەهامەتیانەی چەشتوویانە، ئەو هەموو قوربانیەی داویانە، بە کار دەهێنم بۆ بەرژەوەندیی داهاتووی سیاسیی خۆم؟ ئاخر من لە دوای ئەو هەموو ئەزموونە تاڵانەی ئەو هەموو ساڵە درێژ و قورسانەی بەسەرمان بردووە، گەیشتوومەتە ئەو بڕیارە؛ چونکە هیچ رێگایەکی دیکە نەماوە. من لێت دەپرسم، چی رێگایەکی دیکەمان هەیە؟ با تەماشای پەیوەندییەکانمان لەگەڵ بەغدا بکەین کە بەسەر دوو قۆناغدا دابەش بووە. یەکەمیان لە 1922 بۆ 2003 بوو. لەو ماوەیەدا، 4500 لە گوندەکانمان خاپوور کران؛ 182 هەزار کەس بێسەروشوێن کران؛ 12 هەزار کوردی فەیلی ونبوون؛ 8 هەزار لە بارزانییەکان کوژران؛ 5 هەزار کەس کیمیاباران کران لە هەڵەبجە. ئەوە ژمارەکانی قۆناغی یەکەمە. لە 2003، ئێمە بەشداریمان کرد لە رووخاندنی رژێمێک کە هەموو عێراقییەکانی دەچەوساندەوە، ئێمەش بە ئومێد بووین پێکەوە لە عێراقێکی نوێ بژیێن لەسەر بنەمای دەستوورێکی نوێ و دیموکراتی بە مافی تەواو و یەکسان بۆ هەموو هاووڵاتیانی. ئێمە یارمەتیی نووسینی ئەو دەستوورەمان دا و دەنگیشمان پێی دا. نیازپاکیی خۆمان نیشان دا و بە نیەتی باشەوە کارمان کرد. بە ڕوونی لە دەستووردا هاتبوو کە پابەندبوون بە بنەماکانی کلیلی یەکێتیی عێراقە. بەڵام سەرۆکوەزیرانی عێراق بە سەرەقەڵەمێک کۆتایی بەمە هێنا. حکوومەتی عێراق بەشەبودجەی کوردی بڕی و نەیتوانی ئیلتیزامەتەکانی بەرانبەرمان لە چەندین وێستگەی هەستیار جێبەجێ بکات. هەربۆیە ئێستا ئێمە دوو بژاردەمان لە پێشە. یەکەمیان ئەوەیە دەستبەرداری هەموو مافەکانی خۆمان ببین – کەوا واز لە فیدراڵیزم بهێنین و ببینە پارێزگایەکی دیکەی عێراق. ئەوەی دیکەیان بریتییە لە چوون بۆ لای گەلەکمان بە ریفراندۆمێکەوە و لێیان بپرسین چی‌یان دەوێت. ئەم بارودۆخەی ئێستا بەردەوام نابێت. ئەگەر شتەکان بەمجۆرەی ئێستا بەردەوام بن، ئەوا دەکەوینە نێو خوێنڕشن و لەناوبردنی رابردووەوە. ئەلمۆنیتۆر: ئەو پرسیارەی ئاراستەی گەلەکەتانی دەکەن چییە؟ سه‌رۆك بارزانی: هێشتا کۆتاییمان پێ نەهێناوە. ئێمە هێشتا گفتوگۆی لەبارەوە دەکەین. ئەلمۆنیتۆر: هەڵبژاردەکان چین؟ بارزانی: تەنها یەک پرسیار دەبێت. ئەلمۆنیتۆر: مەبەستت ئەوەیە کە ئایا خەڵک سەربەخۆییی کوردستانی دەوێت یان نا؟ ئایا ئەو ریفراندۆمە پێشنیاز کراوە لە ناوچە کێشەلەسەرەکانیش ساز دەکرێت هەروەکو لە دەستووری عێراقدا هاتووە، بەوەی لە خەڵکی ئەو ناوچانە بپرسن ئاخۆ دەیانەوێت وەک بەشێک لە عێراقدا بمێننەوە یان بەشیک بن لە کوردستانێکی سەربەخۆ؟ سه‌رۆك بارزانی: ئەوەش بە هەمان شێوە بەشێکە لە پرۆسەکە. ئەلمۆنیتۆر: واتا ئەم دوو پرسیارە جیاوازە لە یەک راپرسیدا بخەنە روو؟ سه‌رۆك بارزانی: هێشتا بڕیارمان نەداوە. رەنگە پرسیارەکان پێکەوە بن یان بە جیا بن. بەڵام ریفراندۆم هەر دەکرێت. ئەلمۆنیتۆر: بەڵام ئایا بە دڵنیاییەوە ئەمساڵ دەکرێت؟ سه‌رۆك بارزانی: من بەوپەڕی قەناعەتەوە دەڵێم، مەگەر ئەو هەلومەرجانەی لە دەرەوەی دەسەڵاتی ئێمەن لێ دەربچێت، بەڵێ ئێمە ئەمساڵ سازی دەکەین. ئەلمۆنیتۆر: هیچ بەروارێکتان لە خەیاڵە؟ سه‌رۆك بارزانی: وابزانم پێش مانگی تشرینی یەکەم دەبێت [بەر لە هەڵبژاردنەکانی ئەمەریکا لە مانگی تشرینی دووەم]. ئەلمۆنیتۆر: لە هەموو جیهاندا بۆچوونەکە وەهایە کە بۆ ئەوەی کوردستان بتوانێت وەکو دەوڵەتێکی سەربەخۆ بمێنێتەوە، ئەوا پێویستی بە پشتیوانیی یەکێک لە دوو هێزە ناوچەییەکان، تورکیا یان ئێران، دەبێت. لە ماوەی چەند ساڵی رابردوو، بینیومانە سیاسەتی تورکیا لە بەرژەوەندیی ئێوەدا گۆڕاوە. ئایا تورکیا پشتیوانیی دەوڵەتێکی سەربەخۆی کوردی دروستبوو لە عێراقدا دەکات؟ سه‌رۆك بارزانی: لە سەرەتادا تورکیا لە دژی فیدراڵیزمی کوردستان بوو و ئێشتایش تەماشای پەیوەندییەکانی ئەمڕۆمان بکە. تا ئەوکاتەی ریفراندۆمەکە بۆ تەنها کوردستانی عێراقە، ئەوە هیچ پەیوەندی بە کوردی تورکیاوە نابێت [هیچ کێشەی تێدا نابێت]. هەربۆیە ئومێدەوارین کە تورکیا تێبگات لەوەی کوردستان داوای دەکات. لە هەمان کاتدا ئێمە لەگەڵ بەغدا قسە دەکەین، هاوکاتی قسەکردن لەگەڵ تورکیا ئێمە لەگەڵ ئێرانیش قسە دەکەین. ئێمە دەمانەوێت بە شێوەیەکی ئاشتییانە و هاوسەنگانە بیکەین. ئەلمۆنیتۆر: کەوایە پێت وایە ئەگەر سەربەخۆیی رابگەیەنیت، حکوومەتی ئێستای تورکیا قه‌بووڵی بکات؟ سه‌رۆك بارزانی: لەو بڕوایەدام ئەگەر حکوومەتی داد و گەشەپێدانی ئێستا کوردستانێکی سەربەخۆ قه‌بووڵ نەکات و ددانی پێدا نەنێت، ئەوە هیچ حکوومەتێکی دیکە لە تورکیا بیکات. ئەلمۆنیتۆر: رەجەب تەییب ئەردۆغان هەتا 2019 سەرۆکی تورکیا دەبێت. ئایا تۆ دەڵێیت دەبێت شتێک لە نێوان ئێستا و ئەوکاتە روو بدات؟ سه‌رۆك بارزانی: مەبەستت چییە لە روودان؟ ئەلمۆنیتۆر: مەبەستم ئەوەیە کە پێویستە سەربەخۆیی لەم ماوەیەدا بکرێت، وایە؟ سه‌رۆك بارزانی: کاتێک ئەردۆغان سەرۆکوەزیران بوو، ئەوە ئەو بوو کە هات بۆ هەولێر و لە هەولێر گوتی کە سەردەمی نکوڵیکردن لە کورد تەواو بووە. ئەمە پێشکەوتنێکی زۆر گرینگ بوو. من چەندین جار چاوم بە ئەردۆغان کەوتووە و بینیومە، ئەردۆغان لە زۆربەیان زیاتر تێگەیشتێکی باشتری بۆ پرسی کورد هەیە. ئەوەی من لە ئەردۆغانم بیستووە لە کەسی دیکەم نەبیستووە. ئەلمۆنیتۆر: بەڵام تورکیا کێشەیەکی گەورەی هەیە لەگەڵ کوردەکانی خۆی و بە خێرایی بەرەو خراپتریش دەچێت. وای بۆ دەچم کە تا ئەوکاتەی تورکیا ئەو کێشەیە چارەسەر نەکات، تەنانەت ئەگەر تورکیا پشتیوانی سەربەخۆییی ئێوەش بکات، لەسەر بنەمایەکی تۆکمە نابێت. سه‌رۆك بارزانی: ئێمە خۆزگەمان دەخواست پرۆسەی ئاشتی رانەوەستایە و ئەوپەڕی هەوڵمان دا بۆ ئەوەی پرۆسەی ئاشتی بەردەوام بێت. نامەوێت بچمە وردەکارییەکانەوە، بەڵام پێم وایە لە دوای هەڵبژاردنەکانی 7ـی حوزەیرانی 2015 کاتێک پارتی دیموکراتی گەلان 80 کورسی لە پەرلەمان بەدەست هێنا، ئێمە بەیاننامەیەکمان بڵاو کردەوە بەوەی هەڵەیەکی مێژوویی دەبێت ئەگەر ئەوان بەشداری نەکەن لە حکوومەتێکی هاوپەیمانی [لەگەڵ پارتی داد و گەشەپێدان]. ئەوسا من وامدەزانی کە ئەوە پارتی داد و گەشەپێدانە قه‌بووڵ ناکات هەدەپە بچێتە ناو حکوومەتی هاوپەیمانییەوە، بەڵام دواتر لە خەڵكانی ناو هەدەپەم بیست ئەوە ئەوان بوون نەیاندەویست ببنە بەشێک لە هاوپەیمانییەکە. پێم وایە ئەوە هەڵەیەکی گەورە بوو. ئەلمۆنیتۆر: رەنگە لەبەر ئەوەی ئەوان نەیانویستبێت پشتیوانیی ئەردۆغان بکەن تا ببێتە "سوڵتان"؟ سه‌رۆك بارزانی: سەردەمی سوڵتان کۆتایی هاتووە. بە پێچەوانەوە، ئەگەر بەشێک بوونایە لە هاوپەیمانییەکە، دەیانتوانی بە هەندێک لەو پرسانەی جێی نیگەرانیی ئەوان بوو بیانگوتبایە نەخێر. پێم وایە تا ئەو کاتەی دەرفەتێک هەبوو بۆ ئەوان لە پەرلەمان بن تاوەکو شەڕ بۆ گۆڕانکارییەکان بکەن، دەبوایە ئه‌و هەلهیان بقۆستبایەوە. ئێستا من زۆر نیگەرانم و دەترسم. کاتێک دەبینین تەقینەوە لە ناو شارەکان دەکرێن، کردەوەی تیرۆریستی لە ناو شارەکان، لەژێر ناوی رێکخراوی تیرۆریستی ناڕوون دەکرێن، لە کۆتاییدا گەلی تورک کوردەکە به بەرپرسیار دەزانن. دەترسم ئەمە پەرە بسێنێت بۆ شەڕێکی نەتەوەیی نێوان کورد و تورک. ئەلمۆنیتۆر: وا پێدەچێت گوشاری زیاتر و زیاتر لە تورکیاوە لەسەرتان بێت بۆ ئەوەی هەنگاو دژ بە پارتی کرێکارانی کوردستان بنێن، رەنگە لە شنگال. هەست بە گوشارە دەکەن؟ سه‌رۆك بارزانی: نەخێر ئێمە ئەجێندای خۆمان هەیە. ئەلمۆنیتۆر: بەڵام من لە مەسروور بارزانیی کوڕتانەوە بیستم کە دەبێت پەکەکە شنگال چۆڵ بکات. سه‌رۆك بارزانی: بێگومان دەبێت پەکەکە شنگال چۆڵ بکات و، دەمانەوێت ئەوان شنگال بە ئاشتیانە چۆڵ بکەن نەک بە زەبری هێز. ئەلمۆنیتۆر: ئەمەریکاییەکان لە بری ئێوە لەم پرسەدا تەدەخول دەکەن؟ سه‌رۆك بارزانی: ئەمەریکاییەکان لە مەسەلە ناوخۆییەکاندا دەستوەردان ناکه‌ن. بەڵام ئەمەریکاییەکان دەزانن کە هیچ بەهایەک بۆ بوونی پەکەکە لە شنگال نییە. ئەلمۆنیتۆر: هەڵسەنگاندنتان چییە بۆ راگەیاندنی فیدراڵیەتی باکووری سوریا؟ سه‌رۆك بارزانی: پێم وایە چەمکی فیدراڵی بۆ بارودۆخی سووریا گونجاوە. بەڵام دەبێت لە نێوان خودی سووریاییەکان تەوافوق لەسەر ئەمە بکرێ. کاتێک ئێمە فیدراڵیەتی هەرێمی کوردستان‌مان راگەیاند لە تشرینی یەکەمی 1992، تاکلایەنە نەمان کرد. ئەلمۆنیتۆر: پارتی یەکێتیی دیموکرات (پەیەدە) کە پێدەچێت هێزی سەرەکیی پشت ئەم راگەیاندنە بێت، دەڵێت پابەندە بە رێزگرتن لە گرووپەکانی دیکە و دیموکراسی. سه‌رۆك بارزانی: لە ڕێی کردەوەکانیان، پەیەدە پێناچێت زۆر جیددی بن لەسەر دیموکراسییەت. ئەلمۆنیتۆر: ئەی راتان چییە سەبارەت بە قووڵبوونەوەی پەیوەندییە سەربازییەکان و تەنانەت سیاسییەکان لە نێوان یەکینەکانی پاراستنی گەلی هی کوردەکانی سووریا لەگەڵ ئەمەریکاییەکان؟ سه‌رۆك بارزانی: هەر پشتیوانییەک بۆ پەیەدە واتا پشتیوانیکردنی پەکەکە. ئەلمۆنیتۆر: پێتان وایە پەیەدە و پەکەکە یەک شتن؟ سه‌رۆك بارزانی: بەڵێ یەک شتن. ئەلمۆنیتۆر: ئەمەریکاییەکان پێیان وایە ئەمە وابێت؟ سه‌رۆك بارزانی: ئەوان زۆر چاک دەزانن، بەڵام نایانەوێت بڵێن کە زۆر باش دەزانن. ئەولەویەتی ئێمە و ئەمەریکاییەکان جەنگی دژ بە داعشە، بۆیە رەنگە چاو لەو شتانە بپۆشن. ئەلمۆنیتۆر: کەوایە با باس لە شەڕی دژ بە داعش بکەین. پێت وایە دەبێت مووسڵ پێش سەربەخۆیی خەمی بخورێت؟ سه‌رۆك بارزانی: هیچ پەیوەندییەک نییە لە نێوان مووسڵ و سەربەخۆییی کوردستان. ئەلمۆنیتۆر: هیچ؟، دەتوانیت سەربەخۆ بیت و داعش‌یش هێشتا لە مووسڵ بێت؟ بارزانی: بۆچی نا؟ ئەلمۆنیتۆر: رەنگە دراوسێی مەترسیدار بن. بارزانی: کورد راهاتووە لە نێو زەحمەتیدا بژیێت. ئەلمۆنیتۆر: بۆچی پێت وایە ئێستا باشترین کاتە بۆ سەربەخۆیی؟ سه‌رۆك بارزانی: من هەمیشە باوەڕم بەمە هەبووە. کاتێک کەسێک لێمان دەپرسێت: "بۆچی ئێستا؟" منیش لێیان دەپرسم: "بۆچی ئێستا نا؟." ئەلمۆنیتۆر: لەبەر ئەوەی لەگەڵ بەغدا سەری نەگرت؟ سه‌رۆك بارزانی: فەشەلی هێنا. ئەلمۆنیتۆر: چۆن سنوورەکانی دەوڵەتەکەتان دیاری دەکەن و، چۆن قەناعەت بە حکوومەتی ناوەندی دەکەن؟ چی لە کەرکووک دەکەن؟ سه‌رۆك بارزانی: ماددەی 140ـی دەستوور، کە هەرگیز لە لایەن حکوومەتی ناوەندییەوە جێبەجێ نەکرا، داوای ریفراندۆم لە ناوچە کێشە لەسەرەکان دەکات، لە کەرکووک و لە شنگال. ئەگەر خەڵکەکەیان بڵێن دەمانەوێت ببینە بەشێک لە کورستان، ئەوا دەبێت دەنگەکانیان ببیسترێن و رێزیان لێ بگیردرێت. ئەگەریش بڕیان دا نەبن بەشێک لە کوردستان، ئەوا گوێ لە دەنگەکانیان دەگرین و رێزیان لێ دەگرین. ئەلمۆنیتۆر: بەڵام پێت وایە ئەمەریکا رۆڵی هەیە بیگێڕێت بۆ یارمەتیدان لە گواستنەوەیەکی هێمنانە؟ سه‌رۆك بارزانی: هیچ لایەک ناتوانێت وەکو ئەمەریکا رۆڵێکی وەها گەورە بگێڕێت و، ئێمە سوپاسگوزار دەبین ئەگەر ئەو رۆڵە بگێڕن. گەرەنتییە ئەمنییەکانی ئەمەریکا زۆر گرینگن بۆ سەلامەتیی کورد و سوپاسگوزاریان دەبین ئەگەر رووبەڕووی سەربەخۆییی ئێمە نەبنەوە. ئەلمۆنیتۆر: بێگومان کێشەیەکی دیکە نەبوونی یەکگرتووییە لە نێو کورد خۆیدا. سه‌رۆك بارزانی: ئێمە بە جیددی لەگەڵ یەکێتیی نیشتیمانی کوردستان لە گفتوگۆداین و لەگەڵ پارتەکانی دیکەش هەروا. گۆڕان رۆڵێکی رووخێنەری گێڕاوە و خۆیان بێبایەخ کردووە. ئەلمۆنیتۆر: ئێوە کە بەرەو سەربەخۆیی دەچن، نەخشەڕێگاتان هەیە؟ سه‌رۆك بارزانی: بەڵێ بێگومان. ئێمە پەرلەمان کارا دەکەینەوە و دەستەیەکی سەرۆکایەتیی نوێ بۆ پەرلەمان هەڵدەبژێرین. سەربەخۆییی کوردستان لە پەرلەمان و پارتە سیاسییەکان گرینگترە. ئەوەی دەیەوێت بەشێک بێت لێی، ئەوە بەخێربێت و ئەوەشی دەیەوێت لە دژی بێت، ئەوە دەبێت بڕۆن و رێگای خۆیان بدۆزنەوە. ئەلمۆنیتۆر: پێتان وایە دەبێت ئێوە لەم قۆناغە هەستیارەدا وەکو سەرۆک بمێننەوە؟ سه‌رۆك بارزانی: ئامانجی من گەیشتنە بەو خاڵە، بەوەی کوردستانێکی سەربەخۆمان هەبێت. ئەوەش بەڵێنێکە لە منەوە. ئەورۆژەی کوردستانێکی سەربەخۆمان بەدەست هێنا، من چیتر سەرۆکی ئەو کوردستانە نامێنمەوە. هەروەها من پیرۆزبایی لە گەلی کوردستان دەکەم و با یەکێکی دیکە جێگای من بگرێتەوە. ئەمە بەڵێنێکە لە منەوە و من سەرۆکی کوردستان نابم. ئەلمۆنیتۆر: بە ڕاستی؟ بارزانی: بەڵێ. ئامانجی من دامەزراندنی کوردستانێکی سەربەخۆیە، نەک لە پۆستی سەرۆکایەتیدا بمێنمەوە. ئەلمۆنیتۆر: پلانەکانتان ئەوەبوو کە داهاتی نەوت و وزە کۆمەکی داراییی وڵاتەکەتان دەکات. نرخی نەوت دابەزیوە. ئایدن سەلجن، كۆنسووڵی پێشووی تورکیا، پێشنیازی کرد کە تورکیا پشکی سەرمایە بەرهەمهێنانەکانی کوردستانی عێراق بکڕێت و کۆمەکی دروستکردنی بۆرییەکی غازی سروشتی بکات، کە هەموویان دەگاتە نزیکەی 8 ملیار دۆلار. ئەمە شتێکی باشە؟ ئایا ئەمەتان لەگەڵ حکوومەتی تورکیادا باس کردووە؟ سه‌رۆك بارزانی: نامەوێت بچمە ناو وردەکاریی شتەکانەوە. باشترە ئەم پرسیارە وردەکارییە لەسەر ئابووری و نەوت ئاراستەی ئەنجوومەنی وەزیران بکەیت، چونکە ئەوان لەمە بەرپرسیارن. ئەلمۆنیتۆر: بەڵام رەخنەیەکی گشتی هەیە لەسەر ئەوەی گرێبەستەکانی وزە چۆن دەکرێن، گوایه زۆر شەفاف نین؟ سه‌رۆك بارزانی: کەموکوڕی هەیە، بەڵام من وردەکارییەکانم لەلا نییە، باشترە لە ئەنجوومەنی وەزیران بپرسیت. ئەلمۆنیتۆر: لە ماوەیەکی نزیکدا شاندێکی یەکێتیی نیشتیمانی کوردستان دەچێتە ئانکارە بۆ باسکردنی غاز. سه‌رۆك بارزانی: غاز موڵکی هەموو خەڵکی کوردسانە. دەبێت حکوومەتی هەرێمی کوردستان مامەڵە بەم پرسانەوە بکات نەک پارتە سیاسییەکان. لەسەر نەوت و غاز، ئەوە کاری حکوومەتی هەرێمی کوردستانە و نەک کاری یەکێتیی نیشتیمانی کوردستان. ئەلمۆنیتۆر: وا پێدەچێت مەسەلەی گەندەڵی لەم کاتە پڕزەحمەتییەدا زیاتر باسی لێوە بکرێت. پلانەکانتان چین بۆ دژایەتیکردنی گەندەڵی؟ ئێوە ئامادەن نموونەیەک دروست بکەن بەوەی لایەنە تۆمەتبارەکان سزا بدەن ئەگەر تەنانەنەت پلەیەکی بەرزیشیان هەبێت؟ سه‌رۆك بارزانی: دوێنێ کۆبوونەوەیەکی زۆر گرینگم هەبوو لەگەڵ بەرپرسی دەزگا قەزاییەکان. ئەمانە ئەو دەزگایەنەن کە بەرپرسن لە ئەنجامدانی چاکسازی دارایی. ئەلمۆنیتۆر: کەوابێت هەندێک دەستگیرکردن یان لێکۆڵینەوەی قەزایی دەبینین؟ سه‌رۆك بارزانی: من شتێکم پێ گوتن: کەس بەدەر نییە. ئەگەر شتێکتان لەسەر من بینییەوە، با‌نگم بکەن و دێم بۆ دادگا. دەبێت نێچیرڤان بارزانی و مەسروور بارزانی بێن بۆ دادگا ئەگەر شتێکیان لەسەر هەبێت. سەرەتا دەبێت لە خێزانی خۆمەوە دەست پێ بکەم و ئینجا لە پارتی دیموکراتی کوردستان و، ئینجا بۆ پارتە سیاسییەکانی دیکەش. من بەو دەزگایانەم گوت کە ئەوان پشتیوانیی تەواوەتیی منیان هەیە بۆ بەدواداچوونی ئەو کەسانەی پۆستەکانی خۆیان قۆستۆتەوە. پێم گوتوون ئێوە بەرپرسیارن لە دژایەتیکردنی گەندەڵی. بۆیە من دەمەوێت ئێوە ئەم شەڕە بکەن؛ بەڵام ئەگەر ئێوە کاری خۆتان نەکەن، ئەوا من لە پشتی ئێوە دەچم و خۆم رووبەڕووی گەندەڵی دەبمەوە. بەڵام دواتر گلەیی نەکەن کە من یاساشكێنی دەکەم لە کوردستان، لەبەر ئەوەی زۆر گرینگە بۆ ئێمە لە کوردستان کە رووبەڕووی گەندەڵی ببینەوە و لە بەرانبەر ئەو کەسانە بوەستین کە پێگە حکوومییەکانیان بەکار هێناوە بۆ گرێبەستی نەوت، فرۆشتنی زەویی کشتوکاڵی و شتی لەوجۆرە. هەرکەسێک بەرپرسیار بێت لە وەزارەتی ناوخۆ و وەزارەتی پێشمەرگە و سەرۆکوەزیران و هەر وەزیرێک، بەرپرسی هەر پارتێک، هەر بەرپرسێکی ئەمنی، دەبێت هەموویان لێپێچینەوەیان لەگەڵدا بکرێت لەسەر ئەو شتانەی کردوویانە. ئەلمۆنیتۆر: من لەگەڵ زۆر گەنج قسەم کردووە و گلەیی لەبارەی گەندەڵییەوە دەکەن. سه‌رۆك بارزانی: بەلای ئێمەوە رووبەڕووبوونەوەی گەندەڵی مەسەلەی مان و نەمانە. چۆن لەبەرانبەر داعش بە هەموو هێز و توانایەکەوە کە هەمانبوو شەڕمان کرد، بە هەمان ئیرادەوە رووبەڕووی گەندەڵی دەبمەوە.
<urn:uuid:968499aa-af67-4ed5-898d-c5c185e343c4>
CC-MAIN-2017-13
http://xebat.net/detail_articals.php?id=36775&z=7&l=1
2017-03-30T12:35:47Z
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2017-13/segments/1490218194600.27/warc/CC-MAIN-20170322212954-00168-ip-10-233-31-227.ec2.internal.warc.gz
ckb
0.923708
Arab
22
{"ckb_Arab_score": 0.9237083196640015, "sdh_Arab_score": 0.0568624809384346, "hac_Arab_score": 0.01940343715250492}
ئێواره‌ی پـێـنجشه‌ممه به سه‌دان له کوردانی سوریا له خاڵی سـنووری سێمێلکا بۆ هه‌رێمی کوردسـتانی عێراق په‌ڕینه‌وه. کاربه‌ده‌سـتانی هه‌رێم ده‌ڵێن به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هه‌رێم فه‌رمانی کردنه‌وه‌ی سنووره‌که‌ی دا، به‌ڵام به‌رپـرسـانی کوردی سوریا ده‌ڵێن خه‌ڵـکی خۆیان به زۆر په‌ڕیونه‌ته‌وه و هێزه‌کانی ئاسایش له هه‌ردوو لا نه‌یانتوانیوه پـێشیان لێ‌بگرن. ئیدی هه‌ر کام له‌و دوو سیناریۆیه ڕاستبن، لێردا یه‌کلابووه‌ته‌وه که ژماره‌یه‌کی زۆری کوردی ئاواره‌ی سوریا په‌ڕیونه‌ته‌وه. به‌ڵام ئه‌وه‌ی جێگه‌ی پـرسیاره بۆچی ناکۆکی له‌سه‌ر داخستن و کردنه‌وه‌ی ئه‌و سنووره په‌یدابووه، له کاتێـکدایه باس له کۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌یی و ڕێـکخسـتنی ماڵی کورد ده‌کرێت. ئه‌مه بابه‌تی به‌رنامه‌ی هه‌له‌و واشنتنی ئه‌م هه‌ینیـیه بوو که حه‌یده‌ر که‌ریم و موعته‌به‌ر شیروانی له به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا به‌ڕێوه‌یان برد و ئه‌م به‌ڕێزانه میوانه‌کان بوون. دکتۆر سه‌روه‌ر عه‌بدولڕه‌حمان، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی هه‌رێمی کوردسـتان له‌سه‌ر فراکسیۆنی کوردسـتانی- پشـکی یه‌کێتی نیشـتیمانی کوردسـتان. دکتۆر عومه‌ر نوره‌دینی، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی هه‌رێمی کوردسـتان له‌سه‌ر فراکسیۆنی کوردسـتانی - پـشـکی پارتی دیموکراتی کوردسـتان.
<urn:uuid:cac75c67-366b-4cb3-8d12-25822b58b500>
CC-MAIN-2017-13
http://www.dengiamerika.com/a/1731262.html
2017-03-24T02:22:07Z
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2017-13/segments/1490218187519.8/warc/CC-MAIN-20170322212947-00658-ip-10-233-31-227.ec2.internal.warc.gz
ckb
0.997562
Arab
12
{"ckb_Arab_score": 0.9975622296333313}
بۆ ماوه‌ی نزیكه‌ی 10 سـاڵـێـك و ئهشـتوانم بشڵـێم زیاتریش ژماره‌یه‌ك فه‌رهه‌نگی تایبه‌ت بڵاوكراونه‌ته‌وه، كوردی- ئینگلیزی و یان ئینگلیزی- كوردی و هه‌روه‌ها به زمانی تریش. یه‌ك له‌و فه‌رهه‌نگانه كه له سـاڵی 2006 دا چاپكراوه فه‌رهه‌نگی ئازادی دكتۆر حه‌مه ڕه‌شـید قهرهداخییه. به ڕای زۆر له‌و كه‌سـانه‌ی قسـه‌م له‌گه‌ڵدا كردوون سه‌باره‌ت به‌و فه‌رهه‌نگه هاوڕایـییهك هه‌یه كه ئه‌م فه‌رهه‌نگی ئازادیـیه جیاوازیـیه‌كی تیادا به‌دی ده‌كرێت له‌گه‌ڵ فه‌رهه‌نگه‌كانی تردا كه بڵاوكراونه‌ته‌وه. ئه‌م فه‌رهه‌نگه به‌ری ڕه‌نجی زیاتر له 30 سـاڵی كاركردن و شه‌ونخونی دكتۆر حه‌مه ڕه‌شـید قهرهداخییه كه میوانی ئه‌م جاره‌ی به‌رنامه‌ی فه‌رهه‌نگ و تۆره‌ی كوردی بووه. ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی به‌رنامه‌كه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیه‌ی سه‌ره‌وه، ماوه‌كه‌ی 10 خوله‌كه.
<urn:uuid:f261ee2c-137f-4ab1-b0a2-aed90354e424>
CC-MAIN-2017-13
http://www.dengiamerika.com/a/a-58-2007-01-14-voa4-89193207/947962.html
2017-03-31T00:45:25Z
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2017-13/segments/1490218205046.28/warc/CC-MAIN-20170322213005-00133-ip-10-233-31-227.ec2.internal.warc.gz
ckb
0.989002
Arab
13
{"ckb_Arab_score": 0.989001989364624}
به‌پێی ڕێکه‌وتنی ستراتیژی نێوان وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا و عێراق پێویسته ئه‌و هێزه سه‌ربازیانه‌ی ئه‌مریکا که له عێراق ماونه‌ته‌وه تا کۆتایی ئه‌مساڵی 2011 یه به ته‌واوه‌تی بکشێنه‌وه. ئه‌وه‌ی تائێستا قسه‌ی له‌سه‌ر ده‌کرێت توانایی له‌شکر و هێزه ئاسایشیه‌کانی عێراقه که تا چه‌ندێک ده‌توانن پارێزگاری له ئاسایش و سه‌قامگیری ئارامی ناو عێراق بکه‌ن و هه‌روه‌هاش چه‌ندێک ده‌توانێت پاراستنی سنوره‌کانی عێراقیش له ئه‌ستۆ بگرێت. زۆرێک له شاره‌زایانی له‌شکری له‌و بڕوایه‌دان هێشتاش چه‌ندان ساڵ له‌به‌رده‌م له‌شکری عێراقدایه تا بتوانێت پشت به خۆی ببه‌ستێت و ببێته ئه‌و هێزه کارایه‌ی ئه‌رکی پاراستنی ئاسایشی وڵاته‌که له ئه‌ستۆ بگرێت، هه‌رچه‌نده هه‌ندێک له گه‌وره کاربه‌ده‌ستانی عێراقی له‌وانه نوری ئه‌لمالیکی سه‌ره‌ک وه‌زیری عێراق له لێدوانه‌کانیاندا جه‌خت له‌وه ده‌که‌نه‌وه هێزه ئاسایشیه‌کانی وڵاته‌که له توانایاندایه بهرپرسێتیهکان له ئه‌ستۆ بگرن. ده‌ستێوه‌ردانی وڵاتانی دراوسێ له کاروباری ناوخۆی عێراقدا، لایه‌کی تری کێشه‌که‌یه. ئێستاشی له‌گه‌ڵدا بێت له پاش هه‌شت ساڵی ئازادکردنی وڵاته‌که ، هه‌ریه‌ک له‌و شه‌ش وڵاته دراوسێیه‌ی عێراق به شێوه‌یه‌ک له شێوه‌کان و به ئه‌ندازه‌ی جیاجیا خه‌ریکی جێبه‌جێکردنی ئه‌جه‌ندای خۆیانن. کۆماری ئیسلامی ئێران، دوژمنه سه‌رسه‌خته‌که‌ی وڵاته یه‌کگرتوه‌کانی ئه‌مریکا له‌سه‌ر بنچینه‌ی شه‌ڕکردنی ئه‌مریکا له‌ده‌ره‌وه‌ی خاکی خۆی، له هه‌موو وڵاتانی ناوچه‌که زیاتر ده‌ستێوه‌ردانی هه‌یه له عێراقدا ، گرفتێکی زۆری ئاسایشی بۆ عێراقی نوێ دروستکردووه له ڕێی ئه‌و لایه‌نانه‌ی بیروباوه‌ڕی شیعه‌گه‌رایی پێکیانه‌وه ده‌به‌ستێته‌وه ، ئه‌مانه بێ له‌و ڕۆڵه‌ی هێزی قودس که سه‌ر به پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامیه له ناو عێراقدا ده‌یگێڕێت. زۆرێک له گه‌وره کاربه‌ده‌ستانی شیعه له وڵاته‌که‌دا ئێران به هاوکار و یارمه‌تیده‌ری بونیاتنانی عێراق داده‌نێن. پێده‌چێت درێژکردنه‌وه‌ی ماوه‌ی مانه‌وه‌ی هێزه سه‌ربازیه‌کانی ئه‌مریکا یان کشانه‌وه‌شی هه‌ر گرفت بێت بۆ عێراق. ئه‌گه‌ر بمێنێته‌وه ، موقته‌دا ئه‌لسه‌در هه‌ڕه‌شه‌ی به‌گژدا چونه‌وه ده‌کات، هه‌ندێک لایه‌نی تری شیعه‌کان ئه‌و مانه‌وه‌یه به درێژه‌دانی سیاسه‌تی داگیرکردن داده‌نێن و هه‌ڕه‌شه‌کانیش وه‌ک ڕایانگه‌یاندووه هه‌ر ئه‌وه‌نده نییه له‌شکری مه‌هدی به ته‌نیا سه‌ودای له‌گه‌ڵدا بکات به‌ڵکو سود له هێزی تریش وه‌رده‌گیرێت جا ئایا ناوخۆیی بێت یان ده‌ره‌کی. ناکرێت ئه‌م هه‌ڕه‌شه‌یه‌ی موقته‌دا ، مه‌لای ڕادیکاڵی شیعه‌کان به هێند وه‌رنه‌گیرێت و هه‌ڵوه‌سته‌ی له‌به‌رده‌مدا نه‌کرێت. چاودێرانی سیاسی له ناو عێراقه‌وه له‌و بڕوایه‌دان ئه‌و ڕاگه‌یاندنه شه‌ڕ ئامێزه‌ی مه‌لای ڕادیکاڵی شیعه ئاینزاکان، هێنده‌ی ئه‌وه‌ی په‌یامێکی ئێرانیه ، هێنده ده‌ربڕینێکی عێراقیانه نییه، له‌و سۆنگه‌یه‌وه‌ی کورده‌کان یان به‌شێکی زۆری عه‌ره‌بی سوننه به نیگه‌رانیه‌وه ده‌ڕواننه کشانه‌وه‌ی ئه‌مریکا. زۆرێک له ئه‌ندامه عه‌ره‌به سوننه‌کانی لیستی ئه‌لعێراقیه‌ی دکتۆر ئه‌یاد عه‌لاوی ، ئه‌گه‌ر به ناڕاسته‌وخۆش بێت مه‌ترسیه‌کانی خۆیان نه‌شاردۆته‌وه سه‌باره‌ت به زۆر بوونی ڕۆڵی ئێران له پاش کشانه‌وه‌ی ئه‌مریکا و هه‌ندێکیان ڕاشکاوانه ده‌ڵێن ئه‌و کشانه‌وه‌یه ڕه‌خساندنی ده‌رفه‌تی زێڕینه بۆ ئێرانیه‌کان تا عێراق داگیر بکه‌ن ، چونکه وه‌ک ده‌ڵێن له پاش کشانه‌وه‌ی ئه‌مریکا بۆشایی هێز له وڵاته‌که‌یاندا دروست ده‌بێت. کورده‌کان تا ئێستاش ژماره‌یه‌ک کێشه‌ی هه‌ڵپه‌سێردراویان له‌گه‌ڵ حکومه‌تی نێوه‌نددا هه‌یه ، له‌سه‌رو هه‌مویانه‌وه گرفته‌کانی ناوچه جێناکۆکه‌کانه ، واته ئه‌و ناوچانه‌ی به‌ندی 140 ی ده‌ستوری عێراق ده‌یانگرێته‌وه. ترس له هه‌ڵایسانی شه‌ڕی نه‌ژادی له‌و ناوچانه‌دا یه‌کێکه له نیگه‌رانیه‌کان، چونکه زه‌مینه‌یه‌ک بۆ ئه‌و جۆره شه‌ڕه هه‌یه به‌تایبه‌تیش له پارێزگای که‌رکوکدا که ده‌وڵه‌مه‌نده به نه‌وت. کورد له عێراقدا دژی درێژکردنه‌وه‌ی ماوه‌ی مانه‌وه‌ی هێزی سه‌ربازی ئه‌مریکا نییه و وه‌ک متمانه‌یه‌ک لێی ده‌ڕوانێت بۆ جێگیری بارودۆخی ئه‌و ناوچانه‌ی که ده‌که‌ونه پارێزگاکانی که‌رکوک و دیاله و موسڵ و چه‌ند شوێنێکی تریشه‌وه. ناکۆکیه‌کانی نێوان کورد و عه‌ره‌ب له‌و ناوچانه‌دا ڕه‌گ و ڕیشه‌ی مێژوویی خۆی هه‌یه و ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌و سیاسه‌تی به‌عه‌ره‌ب کردنه‌ی ڕژێمه یه‌ک به دوا یه‌که‌کانی عێراق له‌و ناوچانه‌دا کردویانه. هێشتاش پێکهێنانی سیسته‌می دیموکراسی له عێراقدا لاوازه ، دامه‌زراوه‌کانی دیموکراسی و کۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نیش نه‌یانتوانیوه به ته‌واوه‌تی له‌سه‌ر پێی خۆیان بوه‌ستن و ئه‌و ڕۆڵه‌ی له‌سه‌ریانه به ته‌واوه‌تی بیگێڕن. هێزه سیاسیه عێراقیه‌کان ئه‌گه‌رچی به زار پشتیوانی بۆ بۆ دیموکراتیزه کردنی عێراق ڕاده‌گه‌یه‌نن به‌ڵام له ڕاستیدا زۆر جاران هه‌ر خۆیان ته‌گه‌ره‌ی به‌رده‌م به‌ره‌وپێشچونی دیموکراسین له وڵاته‌که‌دا.
<urn:uuid:43cc4b07-54bd-4b59-8da0-f8b10a23a4a4>
CC-MAIN-2017-13
http://blogs.voanews.com/kurdish/balensalih/2011/05/10/%DA%A9%D8%B4%D8%A7%D9%86%D9%87%E2%80%8C%D9%88%D9%87%E2%80%8C%DB%8C-%D9%87%DB%8E%D8%B2%D9%87%E2%80%8C-%D8%B3%D9%87%E2%80%8C%D8%B1%D8%A8%D8%A7%D8%B2%DB%8C%D9%87%E2%80%8C%DA%A9%D8%A7%D9%86%DB%8C-%D8%A6-2/
2017-03-26T17:17:14Z
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2017-13/segments/1490218189244.95/warc/CC-MAIN-20170322212949-00378-ip-10-233-31-227.ec2.internal.warc.gz
ckb
0.996708
Arab
3
{"ckb_Arab_score": 0.9967076778411865}
باڵی قاعیده له عێراق ده‌ڵێت ئه‌و به‌رپـرسیار له‌و دوو هێرشه جودایه‌ی ڕۆژی دووشه‌ممه کرانه سه‌ر هه‌ردوو به‌ندیخانه‌ی ئه‌بو غرێب و تاجی له نزیک به‌غدای پایته‌خت و بوونه مایه‌ی کوژران و برینداربوونی به ده‌یان که‌س و هه‌ڵاتنی ژماره‌یه‌ک زیندانیکراو. ڕۆژی سێشه‌ممه له به‌یانـنامه‌یه‌کدا که له چه‌ند ماڵپه‌ڕێـکی نزیک له کۆمه‌ڵه توندڕه‌وه‌کانه‌وه بڵاوکرایه‌وه، هاتووه ده‌وڵه‌تی ئیسلامی عێراق و شام پاش چه‌ند مانگێـک له نه‌خشه‌کێشان و پـلاندانان، هێرشیان کردووه‌ته سه‌ر به‌ندیخانه‌ی ئه‌بو غرێب له ڕۆژئاوای به‌غدا و به‌ندیخانه‌ی تاجی له باکوری به‌غدا. به‌یاننامه‌که ده‌شڵێت ئه‌م هێرشه له‌سه‌ر داوای به‌بو به‌کر ئه‌لبه‌غدادی ڕابه‌ری باڵی قاعیده له عێراق کراوه. به‌پـێی به‌یانـنامه‌که زیاتر له 500 زیندانیکراو ئازادکراون، به‌ڵام کاربه‌ده‌سـتانی عێراق ده‌ڵێن ته‌نها نزیکه‌ی 150 که‌س هه‌ڵاتوون.
<urn:uuid:9b8b9bf2-600a-4e23-94ea-78f9ec1a9cb4>
CC-MAIN-2017-13
http://www.dengiamerika.com/a/1707454.html
2017-03-30T14:44:29Z
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2017-13/segments/1490218194601.22/warc/CC-MAIN-20170322212954-00458-ip-10-233-31-227.ec2.internal.warc.gz
ckb
0.995531
Arab
12
{"ckb_Arab_score": 0.9955310821533203}
وەزیرانی دەروەی ناتۆ دەرواننە رێگاکان بۆ توندترکردنی ئاسایش لە دێرێژایی سنورەکانی تورکیادا پاش هەفتەیەک لە خستنە خوارەوەی فرۆکەیەکی شەرکەری روسی لە سنوری سوریادا. کاربەدەستان لە کۆبۆنەوەی وەزیرانی دەروە لە برۆسڵ لە رۆژی سێشەممە ووتیان ئەو پێوانانەی تر لەوانەیە کەشتیەکی زۆرتر بێت لە دەریای مدیتەرانە، فرۆکەیەکی زۆرتری هاوپەیمانان لە بنکەی ئاسمانی ئینجرلک لە تورکیا و هەر وەها بەهێزکردنی سیستمی بەرگری موشەکی. سکرتێری گشتی ناتۆ جینس ستۆلتینبرگ ووتی ئەندامان دەبێ لە چەند هەفتەی ئاێیندەدا بریار بدەن چ جورە پێوانانێکی تاێبەت بۆ تورکیا پێویستە. لە رۆژی سێشەممە سەرۆکی وڵاتە یەکگرتووەکان بەراک ئوباما ووتی لە کاتێکدا تورکیا مافی بەرگری کردن لە خۆ و سەرەوەری هەیە، تورک و روسیەکان دەبێ هێون ببنەوە و بە بیر بێننەوە کە دوژمنێکی هاوبەشیان هەیە.
<urn:uuid:3dede010-b15b-41f1-abac-deb209830b57>
CC-MAIN-2017-13
http://www.dengiamerika.com/a/3084689.html
2017-03-30T01:01:10Z
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2017-13/segments/1490218191444.45/warc/CC-MAIN-20170322212951-00158-ip-10-233-31-227.ec2.internal.warc.gz
ckb
0.76517
Arab
11
{"ckb_Arab_score": 0.7651702165603638, "sdh_Arab_score": 0.204664945602417, "hac_Arab_score": 0.030125809833407402}
ده‌سه‌ڵاتدارانی پاكسـتانی ده‌ڵێن له ئاكامی ته‌قینه‌وه‌ی ئۆتۆمبیلێـك له ده‌ره‌وه‌ی باڵوێزخانه‌ی دانیمارك له ئیسلام ئاباد به‌لای كه‌م 8 كه‌س كوژراون و هه‌روه‌ها به ده‌یانیش برینداربوون. تا ئێسـتاش هیچ لایه‌نێـك به‌رپـرسـیارێتی ئه‌نجامدانی ته‌قینه‌وه‌كه‌ی نه‌خسـتۆته ئه‌سـتۆی خۆی. هاوكات په‌یامنێرانی ڕادیۆی ده‌نگی ئه‌مریكا له شوێنی ڕووداوه‌كه‌وه ده‌ڵێن ته‌قینه‌وه‌كه چاڵێـكی به قوڵی 1 مه‌تر كردۆته جاده‌كه و زیانی به دیواری ده‌ره‌وه‌ی باڵوێزخانه‌كه گه‌یاندووه و هه‌روه‌ها پـتر له 10 ئۆتۆمبیلی تێـكشـكاندووه. پـۆلیسی پاكسـتانی ده‌ڵێن پاسه‌وانانی ئاسایشی پاكسـتانی له نێو كوژراوانی تهقینهوهكدان. ده‌شڵێن بڕوا ناكرێت كه‌سـانی بیانی له‌نێو قوربانیـیانی ته‌قینه‌كه‌دا بن. ئه‌وه‌ی شـایانی گوتنه له كاتی ته‌قینه‌وه‌كه‌دا ته‌نها چه‌ند كه‌سێـكی دانیماركی له‌نێو خانووبه‌ره‌ی باڵوێزخانه‌كه‌دا بوون. هه‌ر له‌و باره‌یه‌وه وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی دانیمارك له كۆبنهاگن هێرشه‌كه‌ی دووشه‌ممه‌ی مه‌حكوم كرد. ته‌قینه‌وه‌كه‌ی دوا نیوه‌ڕۆی دووشه‌ممه له ناوچه‌یه‌كی ده‌وڵه‌مه‌ند نشینی ئیسلام ئاباد بوو، واته له‌و شـوێنه‌ی كه ژماره‌یه‌كی زۆر له دیپـلۆماتان و كه‌سـانی بیانی لێ ده‌ژین. دانیمارك وا دووچاری هه‌ڕه‌شه‌ی نوێی تێرۆریسـتان بۆته‌وه، واته له‌و ده‌مه‌وه‌ی ڕۆژنامه‌كانی وڵاتی دانیمارك وێنه‌ی كاریكاتۆری پـێغه‌مبه‌ری ئیسلامیان له مانگی دوودا بڵاوكرده‌وه.
<urn:uuid:67deca12-389b-4f08-bf56-d704ad1a5c33>
CC-MAIN-2017-13
http://www.dengiamerika.com/a/a-58-2008-06-02-voa2-89210677/950554.html
2017-03-25T17:41:57Z
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2017-13/segments/1490218189031.88/warc/CC-MAIN-20170322212949-00403-ip-10-233-31-227.ec2.internal.warc.gz
ckb
0.994422
Arab
8
{"ckb_Arab_score": 0.994421660900116}
ووڵاته یه‌كگرتووەكانی ئه‌مه‌ریكا به نیازە ژمارەی هێزەكانی بۆ ماوەی دوو ساڵی داهاتوو له عێراقدا نزیكه‌ی 120 هه‌زار سه‌رباز بێت. له ڕۆژی دووشه‌ممه‌دا، ژەنه‌ڕاڵی له‌شكری جه‌یمس لۆڤلهیس ڕایگه‌یاند كه‌وا ڕەنگه ژمارەكه به گوێرەی بارودۆخی ئاسایش بگۆڕێت. جێی ووتنه، سه‌ربازەكانی له‌شكری زۆرینه‌ی هێزەكانی ئه‌مه‌ریكا له عێراقدا دەگرنه‌وە كه به گشتی ژمارەكهیان دەگاته 150 هه‌زار سه‌رباز. هاوكات، وا چاوەڕوان دەكرێت به‌ڕێوبه‌رایه‌تی بوش 80 ملیار دۆلار بۆ بوجه‌ی هه‌ڵمه‌ته له‌شكرییه‌كانی ئه‌مساڵ له عێراق و ئه‌فغانستان ته‌رخان بكات. ژمارەیه‌ك له ئه‌ندامانی كۆنگرس ڕەخنهیان له به‌ڕێوبه‌رایه‌تی بوش گرتووە به‌وەی كه بوجه‌ی له‌شكری شهڕەكانی ئه‌فغانستان و عێراقی به كه‌می خه‌مڵاند بوو.
<urn:uuid:da7b8bdf-dc79-469d-8454-5b7b9ce3d8e6>
CC-MAIN-2017-13
http://www.dengiamerika.com/a/a-58-a-2005-01-25-2-1-89172732/944091.html
2017-03-28T15:55:46Z
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2017-13/segments/1490218189802.18/warc/CC-MAIN-20170322212949-00463-ip-10-233-31-227.ec2.internal.warc.gz
ckb
0.965479
Arab
9
{"ckb_Arab_score": 0.9654788374900818, "sdh_Arab_score": 0.03234031796455383}
وا بۆ ماوه‌ی چوار ڕۆژه له هه‌ندێـک ناوچه‌ی ئێران‌دا مامۆسـتایان ده‌سـتیان به مانگرتن کردووه. له‌و باره‌یه‌وه کۆمهڵـناس خالید ته‌وه‌کولی له گفتوگۆیه‌کدا له‌گه‌ڵ هاوکارمان کاوه کرمانج ده‌ڵێت هۆی ئه‌م مانگرتنه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ که‌می مووچه‌ی مامۆسـتایان و نه‌بوونی پـێداویسـتیـیه‌کانی خوێندن له قوتابخانه‌کاندا. ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی گفتوگۆكه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 6:20 خوله‌كه.
<urn:uuid:bb5e81e5-e8ac-47c9-8dd7-7d5262880ce0>
CC-MAIN-2017-13
http://www.dengiamerika.com/a/a-58-2009-04-30-voa9-89229262/954339.html
2017-03-23T06:32:41Z
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2017-13/segments/1490218186780.20/warc/CC-MAIN-20170322212946-00308-ip-10-233-31-227.ec2.internal.warc.gz
ckb
0.999473
Arab
8
{"ckb_Arab_score": 0.9994731545448303}
سه‌رۆکی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا براک ئۆباما له میانه‌ی سه‌ردانه‌که‌یدا بۆ بورما داوای‌کرد کۆتایی به‌و توندوتیژیـیه ئاینزایـیه بهێنرێت که له ڕۆژئاوای بورما له دژی ڕۆهینگه موسڵمانه‌کان به‌رپابووه. ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه له زانکۆی ڕانگۆنی بورما، سه‌رۆک ئۆباما گوتی" خه‌ڵـکی ئه‌م وڵاته و له نێویاندا نه‌ته‌وه‌ی ڕاخین بۆ ماه‌یه‌کی دورودرێژ دووچاری هه‌ژاری و چه‌وسانه‌وه بووبوون، بۆیه ده‌بێت بزانن که هیچ پاساوێـک بۆ ئه‌نجامدانی توندوتیژی له دژی خه‌ڵـکی بێ تاوان نیـیه." شایه‌نی باسه له‌وه‌تای له مانگی شه‌شه‌وه توندوتیژی له نێوان بودیـیه ڕاخین نه‌ژاده‌کان و موسڵمانه ڕۆهینگهکان له ویلایه‌تی ڕاخینی بورما هه‌ڵگیرساوه به لایه‌نی که‌م 180 که‌س کوژراون و زیاتر له 110 هه‌زار که‌سیش ئاواره بوون که زۆربه‌یان موسڵمانن. بورمیـیهکان ده‌ڵێن ڕۆهینگهکان که ژماره‌یان نزیکه‌ی 800 هه‌زار که‌سه، کۆچبه‌رن و به نایاسایی له به‌نگلادیشه‌وه هاتوونه‌ته وڵاته‌که‌یانه‌وه، هه‌ر بۆیه ڕه‌گه‌زنامه‌یان نادرێتێ. سه‌رۆک ئۆباما له قسه‌کانیدا ڕووی ده‌می کرده ڕاخینهکان و گوتی " ڕۆهینگهکانیش وه‌ک من و ئێوه ده‌یانه‌وێت به سه‌ربڵندی بژین." گوتیشی ئاشته‌وایی نیشـتیمانی هه‌ندێـک کاتی ده‌وێت، به‌ڵام له پـێناو مرۆڤایه‌تی هاوبه‌شی نێوانمان و ئایندهی ئه‌م وڵاته کاتی ئه‌وه هاتووه توندوتیژی ڕابگیرێت." پاشـان خۆشـحاڵی خۆی ده‌ربڕی له باره‌ی ئه‌و به‌ڵێنانه‌ی حکومه‌تی بورما داونی بۆ چاره‌سه‌رکردنی مه‌سه‌له هه‌ڵپه‌سێراوه‌کانی په‌یوه‌ست به دادپه‌روه‌ری و هاوڵاتیبوون.
<urn:uuid:52982dae-f312-48b0-a1b1-4518e88da008>
CC-MAIN-2017-13
http://www.dengiamerika.com/a/1548989.html
2017-03-24T06:19:57Z
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2017-13/segments/1490218187717.19/warc/CC-MAIN-20170322212947-00328-ip-10-233-31-227.ec2.internal.warc.gz
ckb
0.997295
Arab
13
{"ckb_Arab_score": 0.997294545173645}
بۆ ئه‌م هه‌ڵبژاردنه‌ی ڕۆژی 21 ی نۆ ی هه‌رێمی کوردستانی عێراق خانمان ئاماده‌ییه‌کی به‌رچاویان هه‌یه له نێو لیستی کاندیده‌کاندا. هانا شوان سه‌رنوسه‌ری ڕۆژنامه‌ی ڕێوان ده‌ڵێت ئه‌وه‌ی جێی دڵخۆشیه هه‌ندێک له لیست و قه‌واره سیاسیه‌کان له‌سه‌ر بنه‌مای لێزانی و چابوکی خانمانیان بۆ په‌رله‌مان کاندید کردووه و ئه‌گه‌ریش ئه‌و خانمانه بچنه په‌رله‌مانه‌وه ئه‌وا ده‌توانن گۆڕانکاری بێننه ئاراوه. له میانه‌ی وتووێژه‌که‌ی له‌گه‌ڵ به‌ڵێن ساڵح، ڕۆژنامه‌وان هانا شوان ئاماژه‌ش به‌وه ده‌کات به‌شداری زۆری خانمان له‌م هه‌ڵبژاردنه‌دا و شێوازی هه‌ڵبژاردنیش به لیستی نیمچه کراوه به مانای کۆتاییهێنان نییه به سیسته‌می کۆتا به‌ڵام له هه‌مان ده‌میشدا به‌ده‌ر له کۆتا ژنان ده‌توانن ده‌نگی خۆشیان هه‌بێت. زانیاری زیاتر له ده‌قی وتووێژه‌که‌دایه:
<urn:uuid:54c8ebb7-b274-41d3-9925-7fed41ef6bf0>
CC-MAIN-2017-13
http://www.dengiamerika.com/a/1739802.html
2017-03-24T22:05:50Z
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2017-13/segments/1490218188623.98/warc/CC-MAIN-20170322212948-00008-ip-10-233-31-227.ec2.internal.warc.gz
ckb
0.997663
Arab
9
{"ckb_Arab_score": 0.9976629614830017}
هاوپه‌یمانی ناتۆ ده‌ڵێت پلانی هه‌یه زووتر له‌و واده‌یه‌ی پێشتر دانرابوو کۆنترۆڵی باری ئاسایشی ئه‌فغانستان بداته ده‌ست هێزه‌کانی له‌شکری و پۆلیسی وڵاته‌که، واته به‌ر له ساڵی 2014 . ئه‌م ڕاگه‌یاندنه‌ی ناتۆ دوابه‌داوی ئه‌وه دێت که مانگی هه‌شتی رابردوو مانگێکی خوێناوی بوو بۆ هێزه سه‌ربازیه نێونه‌ته‌وه‌ییه‌کان له ئه‌فغانستاندا. ژه‌نه‌راڵ کارستن جه‌یکبسن، ده‌مڕاستی هێزی نێونه‌ته‌وه‌یی کۆمه‌ککردنی ئاسایشی ده‌ڵێت باری ئاسایشی و چۆنیه‌تی فه‌رمانڕه‌وایه‌تی کردنیش له ئه‌فغانستاندا به‌ره‌وپێشچونێکی گه‌وره‌ی به خۆوه بینیوه. ژه‌نه‌ڕاڵ جه‌یکبسن ده‌ڵێت مه‌شق و ڕاهێنانپێکردنی 350 هه‌زار سه‌ربازی هێزه ئاسایشیه‌کانی ئه‌فغانستان له‌و به‌رنامه‌یه‌ی بۆی دانراوه زۆر زیاتر چۆته پێش. ناتۆ له قۆناغی یه‌که‌می به ده‌سته‌وه دانی به‌رپرسێتی ئاسایشیدایه بۆ ئه‌فغانیه‌کان که بڕیاره له ماوه‌ی سێ ساڵدا کۆتایی پێبێت. هاوکات کاربه‌ده‌ستانی ده‌زگا هه‌واڵگیریه‌کانی ئه‌فغانستان ده‌ڵێن ئه‌ندازیارێکی سیڤیلی ئه‌مه‌ریکایی له کابوڵ به کوژراوی دۆزراوه‌ته‌وه. ئه‌و کاربه‌ده‌ستانه که نه‌یانخواستووه ناویان بهێنرێت به ئاژانسه‌کانی ده‌نگ و باسیان گوتووه ڕۆژێک پێشتر ته‌رمی ئه‌و که‌سه ئه‌مه‌ریکاییه له پایته‌ختی وڵاته‌که دۆزراوه‌ته‌وه. وێڕای توندی باری ئاسایشی له کابوڵ به‌ڵام یاخیبوان توانایان هه‌یه بۆ ئه‌نجامدانی هێرشی ئاست به‌رز. هه‌ر ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه ده‌سه‌ڵاتداران ته‌رمی دوو که‌سی ئه‌ڵمانییان له باکوری ئه‌فغانستان دۆزیوه‌ته‌وه که به گولـله کوژراون. ئه‌م دوو که‌سه ئه‌ڵمانییه له مانگی ڕابردووه‌وه دیار نه‌مابوون که بۆ شاخه‌وانی چوبوونه باکوری ئه‌فغانستان.
<urn:uuid:9dbb5f88-48e9-46d0-91ca-10fd3b31c75c>
CC-MAIN-2017-13
http://www.dengiamerika.com/a/afghanistan-6sep11-129300603/974227.html
2017-03-24T22:05:05Z
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2017-13/segments/1490218188623.98/warc/CC-MAIN-20170322212948-00008-ip-10-233-31-227.ec2.internal.warc.gz
ckb
0.998665
Arab
13
{"ckb_Arab_score": 0.9986647367477417}
سوپای عێراق له شاری موسل لێبوردنی گشتی بۆ سه‌ربازه هه‌ڵاتووه‌کان ڕاگه‌یاندووه و ماوه‌ی 15 ڕۆژیان بۆ دیاری ده‌کات تاکو بتوانن بگه‌ڕێنه‌وه سه‌ر کاره‌کانیان. ئه‌م لێخۆشبوونه ئه‌و سه‌ربازانه ده‌گرێته‌وه که له ماوه‌ی ساڵی ڕابوردوو هه‌ڵاتبوون و زۆربه‌شیان کوردن. په‌یامنێرمان ئه‌میر گۆران وتووێژی له‌گه‌ڵ یه‌کێک له‌و سه‌ربازانه سازداوه و ده‌ڵێت به هیچ شێوه‌یه‌ک ناگه‌ڕێته‌وه نێو له‌شکر.
<urn:uuid:6b04d921-e715-401f-9fac-e61b2ddcc641>
CC-MAIN-2017-13
http://www.dengiamerika.com/a/1578347.html
2017-03-30T18:49:22Z
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2017-13/segments/1490218199514.53/warc/CC-MAIN-20170322212959-00128-ip-10-233-31-227.ec2.internal.warc.gz
ckb
0.999666
Arab
14
{"ckb_Arab_score": 0.9996657371520996}
دادگایه‌کی ئیتالیا حکومی زیندانی یه‌ک ساڵی بۆ سلڤیۆ برلسکۆنی سه‌رۆک وه‌زیرانی پێشووی ئیتالیای ده‌کرد، به هۆی بڵاوکردنه‌وه‌ی نووسراوی تۆمارکراوێـکی ده‌نگی نهێنی پۆلیس له ڕۆژنامه‌یه‌کدا. دادگه‌که ئه‌مڕۆ پێنجشه‌مه حوکمی زیندانی بۆ برلسکۆنی ده‌رکرد، به‌ڵام ناوبراو ده‌توانێت داوای پێداچونه‌وه به حکومهکهدا بکات ئه‌گه‌ر گه‌ره‌کی بێت. شایه‌نی باسه برلسکۆنی له‌م مانگه‌دا ڕووبه‌روی دوو تۆمه‌تی دیکه ده‌بێته‌وه وه‌ک ساخته‌کاری له باجدا و هه‌روه‌ها سێکسکردن له‌گه‌ڵ له‌شفرۆشێکی ژێر ته‌مه‌ن 18 ساڵانه‌وه.
<urn:uuid:b2c448d1-dcb8-42d1-b7d7-7cce6db20db5>
CC-MAIN-2017-13
http://www.dengiamerika.com/a/1617110.html
2017-03-26T05:34:27Z
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2017-13/segments/1490218189127.26/warc/CC-MAIN-20170322212949-00413-ip-10-233-31-227.ec2.internal.warc.gz
ckb
0.999246
Arab
12
{"ckb_Arab_score": 0.9992456436157227}
ستراتیژیەتى نیشتیمانى بۆ بەرهنگاربوونەوەى دیاردەى گەندەڵى و گەندەڵکاران لە شارى موسڵ ڕاگەیاندرا. لە کۆنفراسێک‌دا کە لە لایەن پەیمانگاى عێراقى بۆ شەفافیەت رێکخرابوو بە بەشدارى ژمارەیه‌ک ئەندام پەرلەمانى عێراق و نوێنەرى ڕێکخراوەکانى سیڤیل و رۆژنامەنووسان و مامۆستایانى زانکۆى موسڵ ئەو ستراتیژیەتە ڕاگەیاندرا و لە گفتوگۆیەکى کراوەشدا بەشداربووانى ئەو کۆنفراسە هاوڕابوون کەوا دیاردەى گەندەڵى زۆربەى دامودەزگاکانى دەوڵەتى داگیرکردووە و بە دیاردەیهکى کوشندەشیان ناوزەدکرد. بەشداربووانى کۆنفراسه‌که بۆ دەنگى ئەمه‌ریکا ئاماژە بەوەش دەکەن ڕووبەروبونەوەى ئەو دیاردەیە ئەرکێکى نیشتیمانى و ئەخلاقیـیە، چونکە جگە لە فەرمانگاکانى حکومى ئەو دیاردەیە خۆى خزاندۆتە تەنانەت ناو ماڵ و خێزانەکانیشهوه. بڕیارە لە چەند ڕۆژى داهاتووشدا ڕاپـۆرتێکى تێروتەسەل سەبارەت بەو دیاردەیە ئامادەبکرێت و دواتریش لێژنەى نەزاهەى پەرلەمانى عێراق و بەرپـرسانى حکومەت و ڕاى گشتى و دەزگاکانى راگەیاندنى لێ ئاگادار بکرێتەوە. ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی ڕاپـۆرته‌كه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 2:12 خوله‌كه.
<urn:uuid:6c10a0bb-3db7-4191-8fac-1f31a2599631>
CC-MAIN-2017-13
http://www.dengiamerika.com/a/amir-goran-17mar12-143046436/1248481.html
2017-03-27T04:58:42Z
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2017-13/segments/1490218189403.13/warc/CC-MAIN-20170322212949-00433-ip-10-233-31-227.ec2.internal.warc.gz
ckb
0.782894
Arab
16
{"ckb_Arab_score": 0.7828940749168396, "sdh_Arab_score": 0.1629539579153061, "hac_Arab_score": 0.054000768810510635}
به‌رپـرسـانی عێراق ده‌ڵێن ڕۆژی سێشه‌ممه له ئاكامی دوو ته‌قینه‌وه‌ی جودا له ناوچه‌ی سوننه‌كان كه له‌م دوایـیانه‌دا نیمچه ئارامیـیهكی به‌خۆوه بینیبوو 50 كه‌س كوژراون و ژماره‌یه‌كی زۆری خه‌ڵـكیش برینداربوون. یه‌كه‌م ته‌قینه‌وه‌یان له شـاری باقوبه ڕوویدا كاتێـك ماشێـنێـك له به‌رده‌م ڕێسـتورانێـكی قه‌ره‌باڵغ له ده‌ره‌وه‌ی باره‌گاكانی حكومه‌ت له ده‌وری نیوه‌ڕۆدا ته‌قیـیه‌وه و 40 كه‌س كوژران كه ژن منداڵیشـیان له نێودا بووه. سه‌رچاوه‌كانی پـۆلیسی ده‌ڵێن ئه‌وان پـێشـبینی ده‌كه‌ن زیانه گیانیـیه‌كان به‌رزتر ببێته‌وه. ته‌قینه‌وه‌ی دووهه‌میش له خۆرئاوای به‌غدا له شـاری ڕومادی ڕوویدا و به لایه‌نی كه‌م 13 كه‌سیش له‌وێ كوژران. ههرچهندیـكه هێشـتا ڕوون نه‌بۆته‌وه ته‌قینه‌وه‌كه له ئه‌نجامی ماشێنی بۆمبڕێژراو بووه و یاخود هێرشـبه‌رێـكی خۆكوژ. هیچ كۆمهڵێـكیش به‌رپـرسـیارێتی خۆی به‌رامبه‌ر به‌و ته‌قینه‌وانه ڕانه‌گه‌یاندووه. ڕۆژی دووشه‌ممه‌ش له ئاكامی چه‌ند ته‌قینه‌وه‌یه‌ك له چه‌ند ناوچه‌یه‌كی تری عێراق به لایه‌نی كه‌م 22 كه‌س گیانیان له‌ده‌سـتداوه. له پـێشـهاته‌یه‌كی تردا ڕۆژی دووشه‌ممه مه‌لای توندڕه‌وی شیعه موقته‌دا ئه‌لسه‌در داوای له حكومه‌تی عێراق كرد هه‌موو ئه‌و ئه‌ندامانه‌ی كه سه‌ر به هێزه‌كانی ئاسایش بوون و له‌سه‌ر جێبه‌جێـنه‌كردنی فه‌رمانه‌كان له شه‌ڕه‌كانی ئه‌م دوایـیه‌دا ده‌ركران بگه‌ڕێنرێنه‌وه بۆ سه‌ر كاره‌كانیان. گوتی ئه‌وانه به قسه‌ی مه‌لا ئاینیـیه‌كانی خۆیان كردووه و ده‌بێت ڕێزیان لێبگیرێت. شـایانی باسه ڕۆژی یه‌كشه‌ممه كاربه‌ده‌سـتانی عێراق 1300 سه‌رباز و پـۆلیسـیان ده‌ركرد له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی ئاماده نه‌بووبوون به‌شـداری له‌و شه‌ڕانه‌دا بكه‌ن كه له دژی میلیشـیا شیعه‌كان له شـاری به‌سره و ناوچه‌كانی تر ئه‌نجام درا. سه‌باره‌ت به ته‌قینه‌وه‌كه‌ی باقوبه و دوایین هه‌واڵی سیاسی له به‌غدا و باری ئاسایشی له كه‌ركوك و ته‌قینه‌وه‌كانی موسڵ په‌یامنێرانی به‌شی كوردی ڕاپـۆرتیان ناردووه و ده‌توانن گوێبیسـتیان بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیه‌ی سه‌ره‌وه.
<urn:uuid:793b1354-0057-4f60-88a3-3a08d992ad1c>
CC-MAIN-2017-13
http://www.dengiamerika.com/a/a-58-2008-04-15-voa2-89218772/952258.html
2017-03-27T08:51:50Z
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2017-13/segments/1490218189466.30/warc/CC-MAIN-20170322212949-00058-ip-10-233-31-227.ec2.internal.warc.gz
ckb
0.993853
Arab
9
{"ckb_Arab_score": 0.993852972984314}
له‌م دواییانه‌دا تورکیا یاساکانی گۆریوه به دانی هاووڵاتیبوون به‌و کاسانه‌ی میلیۆنێک دۆلار له تورکیا له زه‌وی و زاردا سه‌رمایه‌گوازاری بکه‌ن. له‌و باره‌یه‌وه هه‌ندێ له میدیاکانی هه‌رێمی کوردستان باس له‌وه ده‌که‌ن گوایه " وته بێژی یه‌کێتیی وه بهرهێنانی کوردستان ئاشکرای ده‌کات فه‌ره‌تر له پێنج میلیار یان بیلیۆن دۆلارئ هه‌رێمی کوردستان ده‌برێته تورکیا ". ئاخۆ بردنه ده‌روه‌ی ئه‌و جۆره داراییه چ کاریگه‌ریه‌کی هه‌یه له‌سه‌ر باری ئابوری هه‌رێم، به تاێبه‌ت که ئێستاکه له بارێکی قه‌یراناویدایه؟ دکتۆر ئه‌یوب سماقه‌یی مامۆستای زانکۆ و ئه‌ندانی ئه‌نجومه‌نی باڵای ئابوری ناسانی کوردستان له هه‌ڤپه‌یڤینێکدا له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا ده‌ڵێت " ئه‌گه‌ر بێت و ئه‌و هه‌واڵه راست بێت دیاره کاریگه‌ری ئابوری به‌دی هه‌یه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی چه‌ند سه‌رمایه له وڵات ده‌ربچێت به واتای ئه‌وه‌یه ئه‌وه‌نده چالاکی ئابوری، بزاوتنی ئابوری له هه‌رێمی کوردستان که‌م ده‌بێته‌وه، پێچه‌وانه که‌شی ئه‌گه‌ر هات و ئه‌و بڕه پاره له هه‌رێمی کوردستان بمێنێته‌وه وه یان له کوردستان سه‌رمایه‌گوزاری پێی بکرێت، چالاکی ئابوری زیاتر ده‌کات ". دکتۆر ئه‌یوب هه‌ر وه‌ها ده‌ڵێت " له رووه سیاسی و کۆمه‌ڵایه‌تیه‌که‌شی کارێکی نه باشه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی وابه‌سته بوونی زیاتری هاووڵاتیانی هه‌رێمی کوردستان به تورکیاوه، وه تورکیاش له بارودۆخێکی ئابوری و سیاسی نه باشدایه، بۆیه به خراپی ده‌شکێته‌وه سه‌ر ئابوری کوردستان و له‌سه‌ر خه‌ڵکی کوردستان". دکتۆر ئه‌یوب ده‌شڵێت " زۆر پێویسته حکومه‌تی هه‌رێم هه‌وڵ بدات له رێگای یاساکانی، له رێگای رێنماییه‌کانی، له رێگای دام و ده‌زگا ئابوری و دام و ده‌زگا ئاسایشیه‌کانی هه‌وڵ بدات سه‌رمایه بۆ کوردستان رابکێشی وه رێگریش بکات له چوونه ده‌ره‌وه‌ی سه‌رمایه له هه‌رێمی کوردستان بۆ وڵاتانی ده‌وروبه‌ر به تاێبه‌تی وڵاتێکی وه‌کو تورکیا". دکتۆر ئه‌یوب له درێژایی قسه‌کانیدا ده‌ڵێت " زۆربه‌ی سه‌رچاوه‌کانی پاره له هه‌رێمی کوردستان، ئه‌و پارانه‌ن که سه‌رچاوه‌کانیان نا شه‌رعیه وه بۆ شاردنه‌وه‌ی سه‌رچاوه نا شه‌رعیه‌کانی پاره په‌نا ده‌به‌نه به‌ر سه‌رمایه‌گوزاری کردن له وڵاتێکی تری جگه له هه‌رێمی کوردستان، به تاێبه‌تی ئه‌و وڵاتانه‌ی له رووێ یاساوه زۆر تیر و تۆڵ نیین یان چاو پۆشی له‌و پارانه ده‌که‌ن که له هه‌رێمی کوردستانه‌وه ده‌چێته ده‌ره‌وه ".
<urn:uuid:0138a2da-acb1-438f-aa61-0b939e635067>
CC-MAIN-2017-13
http://www.dengiamerika.com/a/3772684.html
2017-03-30T07:01:49Z
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2017-13/segments/1490218193284.93/warc/CC-MAIN-20170322212953-00118-ip-10-233-31-227.ec2.internal.warc.gz
ckb
0.991801
Arab
8
{"ckb_Arab_score": 0.9918005466461182}
خـوێـن بە خـوێـن وڵامــێــک بۆ مالیکی . . ؟ . . کەمال نەجمەدین لەسەر كوشتنی رۆژنامەوانەكەی بەغداد لەلایەن فەوجێكی پاسەوانی سەرۆكایەتی كۆماری عێراقەوە، سەرۆک وەزیرانی عێراق نوری مالیكی لەو بارەیەوە رایگەیاند، ( خوێنی " محەمەد بدێوی" لەئەستۆی شەخسی ئەو دایە. ئاماژەی بەوەشكرد، پێویستە بکوژەکەی ڕادەستی کەن وتویەتی، ئەو رەفتارە بەهیچ شێوەیەك جێگەی قبوڵكردن نییەو جەختیشی لەوەشكردەوە كە بكوژی شەمەری دەكوژرێتەوەو "بەخوێن وەڵامی خوێن دەدەینەوە") ئەم نوسینەم وەکوو خۆی لە قسەکانی هێنایەوە کە ناخیدا دەری بڕیەوە ئاگادارێکی و بیرێکی یەکجار ترسناکە لە کەسایەتیەکانی دەسەڵاتی یەکەمی ئێستای گۆڕەپانی عێراق و بە تایبەت مالیکی و داروودەستەکەی. . . کە نیشان ئەدات چەندە بە پەرۆشەوەن بۆ ئاڵۆزی و گرتنە دەستی دەسەڵات و دژایەتی نەتەوەی کورد بە گشتی و قین تۆڵەیان لە نەتەوەکەمان ئەگەر ئەم کەسە شێعەی عەرەب بوایا وای ئەکرد . . ؟؟؟!!! لە زۆر ڕووەوە من ناچەمە ناو کوشتنی ئەم کەساوە و چۆنیەتیەکەی . . ئەوەی گرنگە مرۆڤێک گیانی لەدەست داوە بەداخەوە . . بەڵام ئەبینین لە ڕۆژدا هەزاران کەس بێ تاوان ئەکوژرێت کەس دەنگی لێوە ناێت، ئەما کەسێک لە ناکاو دا هەموو ئەبنە کەس وکاری و تۆڵە سەندنەوە و تا بگاتە سەرۆک وەزیرانی وڵاتێک بە هێزەوە خۆی بچێتە مەیدان . . ئەمە پرسیارەکەیە ئایا ئەم هەموو هێزە و پۆلیس و دادوەروو و هێزە ئەمنیە هەیە، ئایا پێویستی بەم هێزەی سەرۆک وەزیران ئەکرد کە خۆی برواتە مەیدان ؟؟!! ئایا سەرۆک وەزیران وڵاتێک ئەوەندە بێ ئیشە و بۆ گیانی کەسێک خۆی ئاخاتە ئەو بابەتەوە. . یا ئەبێت ئاشتی و تەبایی و ئاسایشی وڵاتی لەلا گرنگ بێت یا وشەی تۆڵــە سەندنەوە . . لە سەر بیر وهۆشی بێت. ئەوە وڵامێکە ئەبێت بزانین و ئەمە بۆ سەرۆکایەتی هەرێم و هەموو کوردێک بە جێ دەهـــێـــڵــــم . . ئەوەی گرنگە لە پەیامەکەیدا کە ناخی دڵ و توڕەیەوە سەرچاوەی گرتووە و ڕاستیەكێکە کە دەری خست کە چەندە ناحەز و دوژمنی کوردە تا بگاتە ئەوەی وشەی خوێن بە خوێن بێتە تۆڵەسەندنەوەی بیر و هۆشی وای ئەزانی لە ژێر خەیمەی عەشاییرەکاندا دانیشتووە ؟. زۆر لام سەیر بوو ؟ خۆی وا زوو ڕووی شاراوەی خۆی نیشان دا . . چون عەرەب هیچکات ناخی دڵیان دەڕنابڕن تا بگاتە کاتی خۆی و دەسەڵاتیان بێت ئەوکات وڵامت ئەدەنەوە وەکوو باوکە گەورەیان سەدام وڕژێمەکەی بەرامبەر نەتەوەی کورد کردیان. . . لە ئەنفال و زیندان وبەند کردن و کیمیایی شارەکانمان و دژایەتی راستەوخۆ وناڕاستەوخۆی هەمە لایانە تا بگاتە ژینگەی کوردستن بە گشتی ماڵوێرانی هێنایە ناو ماڵی کوردەوە کە بەدەیان ساڵ ناگەڕیتەوە ڕەورەوەی ژیانی یاسایی خۆی کە تاوانیکە خۆیان بە کۆمەڵکوژی و جنۆساید ناویان بردوە و بە فەرمی دانیان پیوەناوە کە شەقی زەمانە پێی کردن و ئێستا پەشیمانن لێی . ئەگەر کوشتنی مرۆڤەکان بۆ مالکی ئەوەندە گرنگە بۆ لە ساڵەکانی ٢٠٠٣ وە تا ئێستا هەزاران هاووڵاتی عەرەب بەدەستی گروپەکەی خۆی لە حیزبی الدعوە و داروودەستەکەی کوژراون . . . ؟؟!!! ئایا ئەوانە مرۆڤ نەبوون . . . ؟؟!! ئەگەریش وشەی خوێن بە خوێن بەرامبەر نەتەوەێکی تر بەناویی کوردەوە بەکار دێنێت . . ئەبێت بزانێت یەکم جار نەتەوەی عەرەب باجی گەورەی ئەداتەوە . . لەبەرامبەر داگیرکردنی خاک و وڵاتی کوردستانیەکان و شەهید کردنی ١٨٠ هەزار مرۆڤی بێ‌تاوان بە ناویی بەدناوەکەی ئەنفال و ٨٠٠٠ بەرزانی و زۆرتر لە ١٢٠٠٠ تا ٢٠٠٠٠ هەزار لە خالکی بێتاوانی هەلەبجە بە چەکی کیمیایی تا ئێستا و بەردەوامە و بە هەزاران کەس لە بەند و زیندان دا شەهید بوون تەنیا و تەنیا تاوانیان کورد بوون بووە . . عێراق و عەرەب ئەبێت لەبەرامبەر هەر تاکێک کورد و مرۆڤایەتیدا شەرمەزاری بێت. کورد بەرگری لە داگیرکردنی وڵات و خاک و نیشتیمانیان و ئازادی و کەرامەت و شەرەفیان واتە خاک کردوە و شەهید کراون . . داگیرکەران وڵامی چیان هەیە بۆمان، یا کورد ئەبێت داوای کام قەرەبوو و تۆڵە بکاتەوە ؟ بە رامبەر ئەو تاوانانەی کردویانە بەرامبەریان تا وشەی وڵاتێک بە ناویی عێراق ماوە ئەبێت باج و قەرەبووی کورد بدەنەوە. خوێن بە خوێن . . وڵامی کورد نەبوو بۆ عەرەب و داگیرکەران بەڵام ئەمڕۆ ئێمەیش داوای خوێنی ڕۆڵەکانمان و قەرەبووی لە عێراق ئەکەینەوە و بۆ هەموو بوارەکانی ژیانی مرۆڤەکان و ئابووری و ژینگە و سامانە سرووشتیەکان و کاولکردنەکانیان لەم وڵاتە داگیرکراوەمان . . قەرەبووی ئەو هەموو تاوانانە بەم شیوەی خوارەوە پێشنیاز ئەکەین: 1- ئەو ئەفسەرەی کە گیراوە پێویستە حکومەتی هەرێم کوردستان بە یاسا پارێزەروو وداوای دادگایی کردنی ڕوون و ئاشکرا بکرێت ڕاستەخۆ لە تەلەڤیزیۆن بڵاو بکرێتەوە و کامێرای چاودێری ناوچەکە هەیە بۆ پارێزگاری لە کەیسەکەی تا مافی پارێزراو بێت . . و ڕۆڵەی کورد بزانێت نەتەوەێک لە پشتیەتی بۆ مافەکانی لە هەموو کاتێکدا. . 2- بۆ هەر شەهیدێکی کوردستانی . . مانگانە ٥ ملێۆن دینار بابەتی قەرەبووی شەهیدان بکرێتەوە لە بوجەی گشتی عێراق دوای ١٧% هەریمی کوردستان بخرێتە سەندوقی شەهیدان بۆ کارووباریی بنەماڵەی شەهیدان و ئەنفالکراوان . 3- بابەتی وێرانکاری مال و ژیان و ژینگە و ئابووری کوردستان ساڵانە ١٠ ملیارد دولار دوای ١٧% وەکوو قەرە بوو بدرێتە کوردستان تا ١٨٠ ساڵ ئەمەیش بخرێتە سەندوقی ئاوەدانی ناوچە کانی کوردستان . 4- بۆ بەرگری لە ژیانی و پاراستنی هەر کوردێک لەم کاتە بەو لاوە لەبەرامبەر هەر هاوڵاتێکی کورد عێراق ئەبێت سزای یاسایی بدرێت بەو خاڵانەی سەرەوە. . بۆ پاراستنی کەسایەتی کورد لە هەر پلە و پایەیەکدا بن . لێرەدا ئەو قەرەبوونەیە مافی یاسایی و شەرعی و مافی مرۆڤە بۆ کەسایەتی کوردە لە دوژمنی بکەیتەوە بۆ ئەوەی لە ڕووی ڕەوانی و سیاسی و کۆمەڵایەتی تاوانباریان بۆ مێژوو بمێنێتەوە و نەتوانن جاڕیکی تر کورد کوژی لە مێشکیاندا بیری لێکەنەوە. . داوا ئەکەین بە یاسا رێکبخرێت و لە پەرلەمانی کوردستان بە فەرمی بخرێتە ئەجندای لیژەکانی پەرلەمانی بۆ جێبەجێ کردنیان وەکوو داواکاریەکەی وەزارەتی شەهیدان. بەداخەوە خوێن بە خوێن وشەیکی عەشاییری و خێڵەکیە و لە م سەردەمەدا لە دەمی کەسێک وەکوو سەرۆک وەزیرانی وڵاتێک‌دا بیبیستی لەسەدەی ٢١ دا جێگای سەرسووڕمانە و کارەساتە . . . ؟؟؟!!! بەڵام عەرەب هەر خێڵەکیە و لە ژێر خەیمەدا گەورە بوون و بیر و هۆشیان هەر خێڵەکیە و عاقڵ نابن ئەگەر دکتۆر و ئەندازیار و فیلسۆف بن. . خوای گەروە قورئانی بە عەرەبی نارد کە عاقڵ بن بەڵام لەوە ئەچێت تا ئێستاهەر عاقڵ نەبووبن (إِنَّا أَنْزَلْنَاهُ قُرْآنًا عَرَبِيًّا لَعَلَّكُمْ تَعْقِلُونَ ). . تەماشاین کەن هەر همەە ولاتی عەرەبی چۆنن و چی ئەکەن . . خۆ ئەگەر تەکنەلۆژیا نەبوایا هەر خۆیان بە مەلایکە و ئەسحابەکان ناو ئەبرد کە بۆمان نوسراونەتەوە. . ؟؟!! ئەمە بەرێوەبەری و عقل و مەعرەفەو بیر و هۆشی و فەلسەفەی سەرۆک وەزیرانەکەی عێراقی فیدراڵی بێت . . بۆ کارێکی وا بجووک لە وڵاتێکی وەکوو عێراق دا . . . کە مردن و کوشتنی کارێکی زۆر ئاسایی ڕۆژانەیەی مرۆڤەکانە. . ئەبێت لە خوارەوە ئەم کەسەوە چـــۆن بیرکەنەوە بۆ خاکی کورد و پەرلەمان و حکومەتی هەرێمی کوردستان . . . ؟؟؟!!!
<urn:uuid:3c83135a-d0a5-4242-9534-538be0f416db>
CC-MAIN-2017-13
http://www.kurdistannet.biz/2014/index.php/2013-12-26-19-02-03/2013-12-26-19-02-37/204-2014-02-14-12-26-36/706-2014-03-23-15-57-49
2017-03-23T10:22:05Z
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2017-13/segments/1490218186891.75/warc/CC-MAIN-20170322212946-00023-ip-10-233-31-227.ec2.internal.warc.gz
ckb
0.851091
Arab
11
{"ckb_Arab_score": 0.8510907888412476, "sdh_Arab_score": 0.11202077567577362, "hac_Arab_score": 0.0368560329079628}
تریلێری فیلمی بڵندیی "ئاڵای بێ وڵات" لە دەرھێنانی "بەھمەن قوبادی" ئامادەی نمایشکردنە و بە شێوەی ڕەسمی بڵاوکرایەوە. 26 تشرینی دووەم 2015 - 1508 جار خوێندراوەتەوە 08 تشرینی دووەم 2015 - 1848 جار خوێندراوەتەوە 06 تشرینی دووەم 2015 - 1417 جار خوێندراوەتەوە 22 تشرینی یەکەم 2015 - 1354 جار خوێندراوەتەوە سێ ژنی تر چونه ریزی ئه‌و ژنانه‌ی كه ئه‌كته‌ری كۆمیدی ئه‌مه‌ریكی به‌ناوبانگ بیڵ كوسبی به سهرخۆشكردنیان و پاشان ده‌ستدرێژی سێكسی… 23 ئەیلول 2015 - 1517 جار خوێندراوەتەوە جەژنتان پیرۆزبێت 15 ئەیلول 2015 - 1606 جار خوێندراوەتەوە ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان پشووی جەژنی قوربانی دیاریكرد. رۆژی پێنجشەممە 24 ی ئەیلوولی 2015 جەژنی قوربانە. 15 تەمموز 2015 - 1466 جار خوێندراوەتەوە "نازم دەباغ" نوێنەری ھەرێمی کوردستان لە تاران و دکتۆر "جگەرخوێن" جێگری نوێنەرایەتی ھەرێمی کوردستان لە ئێران، لەگەڵ باڵیۆزی نوێی عێراقی… راپۆرته‌كان باس له‌وه ده‌كه‌ن كه له‌سه‌دا 19ی ژنان و نزیكه‌ی له‌سه‌دا دووی پیاوان، له‌ژیانیاندا توشی لاقه‌كردن بوون و زۆربه‌ی ئه‌و… 24 ئەیلول 2015 - 1761 جار خوێندراوەتەوە -واز لەبیركردنەوەی نا ڕاست بهێنە ، ئەوەت بیربێت ژیانی ڕاستەقینە لە هاوسەرگیریدا وەك فیلم و چیرۆكەكان نیە و ژیانی ڕاستەقینە… 19 ئایار 2015 - 1797 جار خوێندراوەتەوە تۆ وێنه‌كه به ته‌واوه‌تی نا‌بینیت: واته تۆ كاتێك پیاوانی دیكه له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره‌كانیاندا ده‌بینیت ئه‌وه باشترین كاته‌كانی خۆیانه‌و مه‌رج نیه به‌رده‌وام… 22 نیسان 2015 - 1816 جار خوێندراوەتەوە كۆمیسیاریی تایبه‌ت به توندوتیژیی سێكسیی په‌یوه‌ندیدار به قه‌یرانه‌كان كه سه‌ربه نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانه، راپۆرتێكی سه‌باره‌ت به لاقه‌كردن و كۆیلایه‌تیی سێكسی له‌جه‌نگه‌كان… ئامادەبووانى ئێستا 35 میوان لەسەرهێڵن كۆمپانیای فه‌یسبوك له‌ماوه‌ی چه‌ند رۆژی كه‌می داهاتوودا گۆڕانكارییه‌ك له‌به‌ربڵاوترین تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیدا ده‌كات. زانایان لە لێكۆڵینەوەیەك ئەوەیان خستەڕوو كە ساڵانە ژماریەكی زۆر لە خەڵكی بەهۆی ئەو ئەو نوسینانەوە دەمرن كە پزیشكەكان بە هەڵە دەرمان بۆ نەخۆشەكان دەنووسن. ئه‌ندامی نێرینه‌ی پیاوان كه پێی ده‌وترێت چوك، یه‌كێكه له‌هه‌ستیارترین ئه‌ندامه‌كانی له‌ش، ئه‌مانه‌ی خواره‌وه چه‌ند زانیارییه‌كن سه‌باره‌ت به‌و ئه‌ندامه: بەهۆی پێشكەوتنی زانست و بەش و لقەكانی بەتایبەت لە بواری پزیشكی، دایكان و باوكان دەتوانن بە جێبەجێكردنی چەند بەرنامەیەكی تەندروستی ڕەگەزی كۆرپەكانیان دیاریبكەن، پزیشكان لە توێژینەوەیەكیاندا بۆیان دەركەوتووە، پیاوان لە كاتی سێكس كردنیاندا، یان لە دوای پەیوەندیی سێكسی، 3 تا 4 جار لە ئافرەتان زیاتر تووشی سەرئێشە دەبن. پزیشكی نه‌شته‌رگه‌ری ئیتاڵی سێرجیۆ كاناڤێرۆ رایگه‌یاند، ده‌كرێت له‌ماوه‌ی دوو ساڵی داهاتوودا نه‌شته‌رگه‌ریی چاندنی سه‌ری مرۆڤ ئه‌نجامبدرێت.
<urn:uuid:c3b5a24b-fc98-43b7-81e5-56c344737b06>
CC-MAIN-2017-13
http://bonekan.net/
2017-03-24T10:14:46Z
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2017-13/segments/1490218187792.74/warc/CC-MAIN-20170322212947-00043-ip-10-233-31-227.ec2.internal.warc.gz
ckb
0.908684
Arab
25
{"ckb_Arab_score": 0.9086838364601135, "sdh_Arab_score": 0.0660422146320343, "hac_Arab_score": 0.02512717805802822}
له پاش چه‌ند سـاڵێـكی وتووێـژی شه‌ش لایه‌نه كۆریای باكور ته‌واوی به‌رنامه ناوه‌كیـیه‌كه‌ی ئاشـكرا ده‌كات و هه‌ر بههۆشـیـیهوه سه‌رۆك بوش هه‌ندێ له سـزاكانی سه‌ر پـیۆنگیانگی لادا و ناوی ئه‌و وڵاته‌شی له لیسـتی وڵاتانی پـشـتیوانكهری تێرۆریزم هه‌ڵـگرت. هاوكات كۆماری ئیسلامی ئێران به‌هۆی به‌رنامه ناوه‌كیـیه‌كه‌یه‌وه هه‌روا دێت و فشـاره‌كانی له‌سه‌ر زیاتر و زیاتر ده‌بن. ئێران وه‌ك كاربه‌ده‌سـتانی ده‌ڵێن مافی ته‌واوی خۆیه‌تی ته‌كنه‌لۆژیای ناوه‌كی هه‌بێت و پـێش داده‌گرێت به‌وه‌ی كه به‌رنامه ناوه‌كیـیه‌كه‌ی ته‌نها و ته‌نها بۆ مه‌به‌سـتی ئاشـتیخوازانه‌یه، له ده‌مێـكدا ڕۆژئاوا به گشـتی و ئه‌مریكاش به تایبه‌تی گومانیان هه‌یه كه كۆماری ئیسلامی ئێران له ڕێی ئه‌و به‌رنامه ناوهكیـهیهوه خه‌ریكی دروسـتكردنی چه‌كی ناوه‌كیـیه. یه‌كێتی ئه‌وروپا پاش ملنه‌دانی ئێران بۆ بڕیاره‌كانی ئه‌نجومه‌نی ئاسـایشی نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان سـزاكانی له‌سه‌ر ئێران توندتر كردووه. هاوكات ئیسـرائیل مانۆڕێـكی سه‌ربازی ده‌كات و فڕۆكه‌كانی بۆ دورایی 1400 كیلۆمه‌تر ده‌فڕن، ئه‌مه‌ش وه‌ك زۆر سه‌رچاوه‌ی هه‌واڵ باسـیان كردووه ڕێـك دورایی نێوان ئیسـرائیل و دامه‌زراوی ناوه‌كی ناتانزه له ناو ئێران‌دا. لێره‌دا كۆمه‌ڵێـك پـرسـیار دێته كایه مانۆڕی هێزی ئاسـمانی ئیسـرائیل و ئه‌گه‌ره‌كانی لـێدانی دامه‌زراوه ناوه‌كیـیه‌كانی ئێران، ئایا به ته‌نێ گه‌مارۆی ئابوری و توندكردنی سـزاكان ده‌بنه مایه‌ی ئه‌وه‌ی ئێران ملبدات بۆ داوا نێونه‌ته‌وه‌یـیه‌كان؟ بۆ وه‌ڵامی ئه‌م پـرسـیاره و چه‌ندان پـرسـیاری تری په‌یوه‌ست به‌م بابه‌ته هاوكارمان به‌ڵـێن سـاڵح له به‌رنامه‌ی هه‌له‌و واشـنتنی ئه‌م هه‌فته‌یه‌دا میوانداری ئه‌م به‌ڕێزانه‌ی كردووه: خالید عه‌زیزی، گوته‌بێژی حزبی دیموكراتی كوردسـتان. ئه‌حمه‌د ئه‌سـكه‌نده‌ری، نووسه‌ر و لێـكۆڵه‌ره‌وه. ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی به‌رنامه‌كه بن له ڕێـگه‌ی كلیككردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیه‌ی سه‌ره‌وه. ماوه‌ی به‌رنامه‌كه 46:35 خوله‌كه.
<urn:uuid:58397253-5cf8-4b43-a387-67e6df31a1b4>
CC-MAIN-2017-13
http://www.dengiamerika.com/a/a-58-2008-06-27-voa7-89208377/950090.html
2017-03-25T09:53:49Z
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2017-13/segments/1490218188914.50/warc/CC-MAIN-20170322212948-00063-ip-10-233-31-227.ec2.internal.warc.gz
ckb
0.990568
Arab
9
{"ckb_Arab_score": 0.9905678033828735}
تایبەت بە خانمان.. لەم کاتەدا سێکس مەکەن ئاژانسی دۆچەڤێلای ئەڵمانی لە ڕاپۆرتێکیدا ئەو نیشانانە ئاشکرا دەکات کە مەترسیدارن کاتێک لە کۆئەندامی زاوزێی خانماندا دەردەکەون. ئەو ئاژانسە گەورەیەی ئەڵمانیا کۆمەڵێک خاڵی گرنگ دیاری دەکات و ئاشکرای دەکات کە خوران و وشكبوونەوەی پێستی ناوچەی زێ هۆكاری زۆری هەن، لەوانە جلی نەگونجاوی ژێرەوە، یان هەستەوەری بە جێڵ و ماددەكانی دیكەی موولابردن، یان كەڕووكردنی زێ، بەڵام ئەگەر ئەو خورانە بۆ چەند رۆژ بەردەوام بوو دەبێت سێکس نەکەیت و سەردانی پزیشک بکەیت. هەروەها دەڵێت دەركەوتنی بڵقی سپی لە زێ ئەگەری زۆرە بەهۆی ڤایرۆسی هێرپس بێ. هەركات ئەمە پەیدا بوو دەبێ سێكس نەكەی تاوەكوو سەردانی پزیشك دەكەیت. ئەو بۆنی نائاسایشی وەک خاڵێک دیاری کردووە کە کاتێک زێ بۆنی نائاسایی لێ دێت دەبێت سەردانی پزیشک بکەیت هەروەها دەردراوی سپی لە زێ، كە شل و روونە، بارێكی ئاساییە و بەشێكە لە پرۆسەی خۆ خاوێنكردنەوەی كۆئەندامی زاوزێی مێیینە، بەڵام ئەگەر دەردراوەكە خەست بوو وەك پەنیر، ئەوە دەبێ سەردانی پزیشك بكەی، چونكە ئەگەری زۆرە تووشی كەڕووی زێ بووبی و ئەوەش دەبێ چارەسەر بكرێ و تاوەكو چاك دەبێتەوە خۆت لە سێكس بەدوور بگری. خوێن بەربوون و وشک بوونەوەی زێش لە کاتی ئاسایی‌دا نەبێت دەبێت ڕاوێژی پزیشکی پێ بکرێت، چونکە ڕەنگە ئەمە کاریگەری حەبی مەنع بێت. هەروەها "ئەگەر سێكس بۆ خانمەكە زۆر بە ئازار بوو، ئەوە نیشانەیەكی وشكیی زێیە. كاتی نەمانی یەكجارەكیی سووڕی مانگانە، وشكبوونەوەی زۆرتر روودەدات، هەروەك دوای منداڵبوونیش بۆ ماوەیەك وشكبوونەوە روودەدات. هەموو ئەوانەش حاڵەتی ئەوتۆن كە هاوسەنگیی هۆرمۆنیی جەستەی ئافرەت تێكدەچێ". ئه‌م بابه‌ته 13825 جار خوێنراوهتهوه :09:05:17.03.2017
<urn:uuid:02c121ad-b68c-489c-ba3a-0e2323c9ca40>
CC-MAIN-2017-13
http://speemedia.com/dreja.aspx?=hawal&jmare=42675&Jor=24
2017-03-29T07:19:29Z
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2017-13/segments/1490218190234.0/warc/CC-MAIN-20170322212950-00143-ip-10-233-31-227.ec2.internal.warc.gz
ckb
0.958711
Arab
1
{"ckb_Arab_score": 0.9587106108665466, "sdh_Arab_score": 0.024080004543066025, "hac_Arab_score": 0.0171972643584013}
په‌رده پڵاوی مریشک که‌ره‌سته‌کان: - دوو به‌رداخی ئاو برنج - دوو پارچه ڕانی مریشک - 150 گرام باده‌م - چوار که‌وچکی چێشت ڕۆن - سێ په‌رداخ ئاوی مریشک - خوێ،بیبه‌ری ڕه‌ش که‌ره‌سته‌کانی هه‌ویره‌که: - دوو په‌رداخی ئاو ئارد - پارچه‌یه‌ک که‌ره واته 125 گرام - یه‌ک کوپی قاوه شیر - دوو هێلکه - یه‌ک لیتر ئاو - خوێ ئاماده‌کردن: - سه‌ره‌تا بۆ ئاماده‌کردنی هه‌ویره‌که، ئارده‌که به چوارده‌وری قاپێکی قوڵدا بڵاو بکه‌نه‌وه پاشان شیر، ڕۆن، هێلکه، خوێکه‌ی بکه‌ن به‌سه‌ردا دواتر ورده ورده ئاوی بکه بهسهرداو بیشێله تا هه‌ویرێکی نه‌رمت ده‌ست ده‌که‌وێت، پاشان پارچه‌یه‌ک په‌ڕۆی بده بهسهرداو بۆماوه‌ی 20 خوله‌ک دایبنێ. - ڕانی مریشکه‌که بخه‌ره ناو ئاوێکی که‌مێک خوێیاوهوهو با بۆ ماوه‌یه‌ک له ئاوه‌که‌دا بێت دواتر ده‌ریبهێنه،پاشان برنجه‌که له ئاودا بخوسێنه، به‌هه‌مان شێوه بادهمهکهش بخه‌ره ناو ئاوێکی گه‌رمه‌وه دواتر تویکڵهکهی لێ بکه‌ره‌وه‌و ئاماده‌ی بکه. - دواتر له قابله‌مه‌یه‌کدا هه‌ندێک له که‌ره‌که‌ی تێبکه‌و باده‌مه‌که‌ی تێبکه تا ڕه‌نگی ده‌بێت به ئاڵتوونی. - برنجه‌که بخه‌ره ناو قابلهمهکهوهو مریشک و ئاوی مریشک و بیبه‌ره ڕه‌شه‌که‌و خوێی تێ بکه. - تا پڵاوه‌که ئاوه‌که‌ی ده‌کێشێت و حازر ده‌بێت سه‌ره‌تا با له‌سه‌ر ئاگرێکی خێرا بێت دواتر ئاگره‌که‌ی بۆ که‌م بکه‌ره‌وه. -دواتر ئه‌و شته‌ی که بۆ پڵاوه‌که ئامادهتکردووه به هه‌ندێک ڕۆن چه‌وری بکه پاشان باده‌مه‌کان له ناوه‌راست و چوارده‌وری دابنێ و ئه‌و هه‌ویره‌ی ئامادهشمان کردووه به ئه‌ستووری نیو سم تێیدا بڵاو بکه‌ره‌وه. -پاشان سه‌رجه‌م که‌ره‌سته‌کانی تری بکه‌ره ناوه‌وه‌و هه‌ویره‌که‌ی بده‌ره‌وه به سه‌ردا . - پاشان بیخه‌ره فڕنه‌وه‌و له‌سه‌ر ده‌ره‌جه 190 تا ئه‌و کاته‌ی جوان بێدهگات دایبنێ. - ئێستا ئاماده‌یه بۆ خواردن و عافێتتان بێت.
<urn:uuid:f05228ec-2eb9-4606-ad35-cd5bc87c3b21>
CC-MAIN-2017-13
http://kurdtishk.dahek.net/t1012-topic
2017-03-27T10:35:49Z
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2017-13/segments/1490218189471.55/warc/CC-MAIN-20170322212949-00393-ip-10-233-31-227.ec2.internal.warc.gz
ckb
0.999189
Arab
5
{"ckb_Arab_score": 0.9991888403892517}
ڕۆژنیوز - ناوەندی هەواڵەکان ئه‌نجومه‌نی یاسادانانی رۆژئاوای كوردستان به‌بۆنه‌ی جه‌ژنی نه‌ورۆز بڕیاری لێبوردنی گشتی دەرکرد، هاوکات ئه‌و زیندانیانه‌ی تۆمه‌ته‌كانیان كه‌تن بووه پێش رۆژی 21 ئازار ئازاد ده‌كرێن. مه‌رسومی ژماره چوار پێکهاتووە لە ٦ مادە، رۆژی ١٨ی ئەم مانگە، له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی یاسادانانی ڕۆژئاوای كوردستان په‌سه‌ند كرا و پێشكه‌ش به هاوسه‌رۆكانی كانتۆنه‌كانی ڕۆژئاوای كوردستان كراوه. به پێی مه‌رسومه‌كه لێبوردنی گشتی بۆ هەموو ئەو کەسانە دەرکراوە کە سزای كه‌تن و پێشیلكارییه‌كان دەیانگرێتەوە، هه‌روه‌ها ئه‌وانه‌ی به زیندانی هه‌تاهه‌تایی سزادراون سزاكانیان بۆ 24 ساڵ زیندانی كاتیی گۆڕدراوه. هه‌روه‌ها هه‌ر سزایه‌كی كاتی بۆ سێ له‌سه‌ر چوار كه‌مكراوته‌وه و ئه‌وانه‌ی ته‌مه‌نیان 65 ساڵی تێپه‌ڕاندبێت، له هه‌موو سزاكانیان ده‌بوردرێن. لێبوردنه گشتییه‌كه‌ی ڕۆژئاوای كوردستان تاوانی تیرۆر و بازرگانی به مادده‌ی هۆشبه‌ر و له‌شفرۆشی و ئادابی گشتی ناگرێته‌وه. ئه‌م مه‌رسومه دوێنی یه‌كشه‌ممه له‌لایه‌ن حمیدی دهام هادی و هه‌یفا عهربو هاوسه‌رۆكانی كانتۆنی جه‌زیره واژوكرا و ئه‌مڕۆ له لایه‌ن فائیزه عه‌بدی و نیهاد ئه‌حمه‌د هاوسه‌رۆكانی كانتونی كۆبانی واژۆكرا. د.خ
<urn:uuid:b88a882b-28d9-4145-ae48-89864935389a>
CC-MAIN-2017-13
http://rojnews.net/haber/13422/haber/13428/.html
2017-03-22T22:02:54Z
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2017-13/segments/1490218186353.38/warc/CC-MAIN-20170322212946-00173-ip-10-233-31-227.ec2.internal.warc.gz
ckb
0.928273
Arab
78
{"ckb_Arab_score": 0.9282734394073486, "sdh_Arab_score": 0.055362097918987274, "hac_Arab_score": 0.015316707082092762}
سه‌رۆک ئۆباما ڕاده‌گه‌ێنێت هێشتا له‌سه‌ر به‌ڵێنه‌که‌ی خۆی سوره تا کار له‌گه‌ڵ کۆنگرێسدا بکات بۆ گۆڕینی یاسای باج، ئه‌و یاسایه‌ی که له سه‌ر حیسابی چینی مام ناوه‌ند سود به ده‌وڵه‌مه‌نده‌کان ده‌گه‌ێنێت. له وتاری هه‌فتانه‌یدا ئه‌مڕۆ شه‌ممه سه‌رۆک گوتی یه‌که‌م جاره له ماوه‌ی 20 ساڵی ڕابوردوودا باج له سه‌ر ئه‌مه‌ریکاییه ده‌وڵه‌مه‌نده‌کان زیادی کردووه ، پاش ئه‌وه‌ی که ڕێککه‌وتنێکی دوولایه‌نه هه‌فته‌ی ڕابوردوو له کۆنگرێس ئه‌نجام درا. ئه‌م ڕێککه‌وتنه‌ش ڕێگای له به‌رزبوونه‌وه‌ی باج له سه‌ر چینی ناوه‌ندی گرت که بۆی هه‌بوو جارێکی دیکه ئابوری وڵات به‌ره‌و سستبوون بباته‌وه. سه‌رۆک ئۆباما گوتیشی پێویسته کاری زیاتر بکرێت تا ئه‌مه‌ریکاییه‌کان بگه‌ڕینه‌وه سه‌ر کاری خۆیان و وڵات به ڕێگایه‌دا ببرێت که قه‌رزه‌کانی بداته‌وه.
<urn:uuid:498adfda-b3de-4bcf-b6de-5dc6d579981d>
CC-MAIN-2017-13
http://www.dengiamerika.com/a/1578354.html
2017-03-27T20:39:41Z
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2017-13/segments/1490218189525.23/warc/CC-MAIN-20170322212949-00273-ip-10-233-31-227.ec2.internal.warc.gz
ckb
0.999773
Arab
13
{"ckb_Arab_score": 0.9997726082801819}
سه‌ربازان له بۆرما هاوڵاتیـیانی شـاری ڕانگوونی سه‌ره‌كیـیان ئاگاداركردۆته‌وه له‌وه‌ی ئه‌و كه‌سـانه‌ی به‌شـداریـیان له خۆپـیشـاندانه‌كانی ناڕه‌زایی هه‌فته‌ی ڕابردوودا كردبوو ده‌یاندۆزنه‌وه و ده‌ستـگیریان ده‌كه‌ن. هاوكات هێزه‌كانی ئاسایشی له بۆرما ڕۆژی چوارشه‌ممه درێژه‌یان به سه‌پاندنی ده‌سه‌ڵاتی توندی خۆیان به‌سه‌ر جاده و بانه‌كانی شاری ڕانگووندا دا، ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه‌ی ڕێـكخراوی مافه‌كانی مرۆڤی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان سه‌ركوتكردنی توند ئامێزی حكومه‌تی بۆرمای له دژی خۆپـیشـاندانی ئاشـتیـیانه‌ی مه‌حكوم كرد. سه‌باره‌ت به ڕه‌وشی هه‌نووكه له بۆرما گه‌واهیده‌ران ده‌ڵێن ئۆتۆمبیلی له‌شـكری به‌رده‌وام به جاده‌كانی ڕانگووندا ده‌خولێنه‌وه و پاسه‌وانی ده‌كه‌ن. هاوكات دیبلۆماتانی ڕۆژئاوایی ده‌ڵێن هاوڵاتیـیانی بۆرمی ترسـاون و نایه‌نه سه‌ر جاده‌كان، هه‌روه‌ها دیبلۆماتان ده‌شـڵێن پـێمان گوتراوه ده‌سه‌ڵاتدارانی بۆرمی به شـه‌وان هه‌ڵده‌كوتنه سه‌ر ماڵان و خه‌ڵـكان ده‌سـتگیر ده‌كه‌ن. له میانه‌ی وتووێـژێـكی له‌گه‌ڵ ئیزگه‌ی ڕادیۆی ئوسـترالیا ڕێـكـخهری كاروباری نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان له بۆرما هه‌واڵی ده‌سـتگیركردنی شه‌وانه‌ی هاوڵاتیـیانی پـشـتڕاست كرد، هه‌روه‌ها گوتیشی چه‌ند كارمه‌ندێـكی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له نێو دهسـتگیركراوهكاندان.
<urn:uuid:5c100e42-b33b-4339-b043-f48a954d8a39>
CC-MAIN-2017-13
http://www.dengiamerika.com/a/a-58-2007-10-03-voa3-89205987/949550.html
2017-03-27T20:39:30Z
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2017-13/segments/1490218189525.23/warc/CC-MAIN-20170322212949-00273-ip-10-233-31-227.ec2.internal.warc.gz
ckb
0.993493
Arab
9
{"ckb_Arab_score": 0.9934927821159363}
ڕۆژی کورد: وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى فه‌ره‌نسا جان مارك ئيرۆلت، هۆشدارى دا بە ئانکارا کە نەکا ده‌ستتێوه‌ردانى له سووريا بە مەبەستی به‌رهه‌ڵستى پرسى كورد له‌و وڵاته‌دا بێ. وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى فەڕانسە له چاوپێكه‌وتنێك له‌گه‌ڵ ڕۆژنامه‌ى لۆمۆندى فه‌ره‌نسى، رايگه‌ياند: "كارێكى باشهکە توركيا به ڕاشكاوى و ڕوونى به‌شدارى له به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى داعشدا بكات و هه‌وڵ بۆ پاراستنى سنووره‌كانى بدات بەڵام نابێ مەبەست لەو بەشداری کردنە ڕۆچوونە ناو توندوتيژي بێ بە مەبەستی بهرههڵستيكردنى پرسى كوردى له سووريا". جان مارك ئيرۆلت جهختىشی له‌سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه کە هێزى سه‌ربازىی كورد له سووريا كه به يه‌كينه‌كانى پاراستنى گه‌ل ناسراو به يه‌په‌گه ناوده‌برێت ڕۆڵێكى كارايان له به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى داعش هه‌يه. ئەو لێدوانەی وەزیری دەرەوەی فەڕانسا دوای هێرشی ئەرتەشی تورکیە و سپای ئازاد بۆ باژێڕی جەرابلۆس هاتۆتە ئاراوە کە توركيا به ڕوونى ڕايگه‌ياندووه، ئامانجى له‌و پرۆسه‌يه ڕێگرتنه له پێشڕهوىی هێزه كوردييه‌كان به‌ره‌و باكوورى سووريا.
<urn:uuid:7091121d-70d5-43e8-8726-d4146e89c300>
CC-MAIN-2017-13
http://www.rojikurd.net/be-awarz-turkez-dont-attack-kurdish/
2017-03-27T20:24:02Z
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2017-13/segments/1490218189525.23/warc/CC-MAIN-20170322212949-00273-ip-10-233-31-227.ec2.internal.warc.gz
ckb
0.981563
Arab
19
{"ckb_Arab_score": 0.9815626740455627, "sdh_Arab_score": 0.017114738002419472}
ڕۆژی کورد: بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ناوەندی ڕۆژی کورد، کاتژمێر 21ی شەوی پێنج شەممە 4ی خەرمانانی 1395ی هەتاوی، بە کاتی تاران، جاشێکی تر لە شارەدێی "حسێن مامە" باژێڕی بۆکان لە کوردستانی خۆرهەڵات کەوتە بەر پەلامار و دەستڕێژ. شوناسی ئەو جاشە، جەعفەر لوتفپووریان، خەڵکی بۆکان ڕاگەیێندراوە کە دەگوترێ لە گەڕەکی کەوتۆتە بەر پەلامار و دەستڕێژی هەڵۆکانی زاگرۆس. هەڵۆکانی زاگرۆس وێڕای پشتڕاست کردنەوەی ئەو هەواڵە، بەرپرسیارەتییەکەیان وەئەستۆ گرتووە و ڕاشیانگەیاندووە لە سزادانی جاش و خۆفرۆش و خیانەتکارەکان لە کوردستان، بەردەوامن. ماڵپەڕی هەڵۆکانی زاگرۆس لەمەڕ مان و نەمان یان دۆخی جەستەیی ئێستای ئەو جاشە نووسیویەتی: " نالەباریی شوێنەکە لە چارەنووسی ئەو خۆفرۆشە ئاگادار نیین".
<urn:uuid:11fdf023-37fe-48f4-b7be-a07cf5fbd427>
CC-MAIN-2017-13
http://www.rojikurd.net/helokani-zagros-u-kushtni-jashe-le-bokan/
2017-03-30T18:25:21Z
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2017-13/segments/1490218199514.53/warc/CC-MAIN-20170322212959-00333-ip-10-233-31-227.ec2.internal.warc.gz
ckb
0.840797
Arab
20
{"ckb_Arab_score": 0.840796947479248, "hac_Arab_score": 0.10332105308771133, "sdh_Arab_score": 0.05584535002708435}
چاڤی ئه‌لۆنسۆی ئیسپانی ویاریزانی یانه‌ی بایرن میونخی ئه‌ڵمانی ئاره‌زووی خۆی بۆ مانه‌وه له یانه‌كه‌ی نیشانده‌دات ورهتیدهكاتهوه یانه باڤارییه‌كه جێبهێڵێت. له‌میانه‌ی لێدوانێكیدا بۆ پێگه‌ی تۆتۆمیركاتۆ ئه‌لۆنسۆ رایده‌گه‌یه‌نێت زۆر خۆشحاڵه كه له‌ریزی یانه‌ی بایرن میونخ یاری ده‌كات وئارهزووش ده‌كات كه له‌گه‌ڵ ئه‌و یانه به‌رده‌وام بێ. ئه‌لۆنسۆ ده‌شڵێت: ئاماده‌م بۆ نوێكردنه‌وه‌ی گرێبه‌سته‌كه‌م له‌گه‌ڵ یانه باڤارییهكهداوئهوههواڵانهش كه‌باش له‌رۆشتن ده‌كه‌ن ته‌نها پڕوپاگه‌نده‌ن ودوورن له‌راستییه‌وه. ئه‌لۆنسۆ له‌م وه‌رزه‌دا به‌شداری 12 یاری كردووه له‌گه‌ڵ یانه‌كه‌یدا ودووگۆڵی تۆماركردوه 301 جار خوێندراوەتەوە 30/11/2016
<urn:uuid:3fc1ce4d-b1f9-4f16-8a23-b1de2380dfa8>
CC-MAIN-2017-13
http://payam.tv/drejey-hewal.aspx?id=14669&LinkID=4
2017-03-26T11:11:02Z
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2017-13/segments/1490218189214.2/warc/CC-MAIN-20170322212949-00580-ip-10-233-31-227.ec2.internal.warc.gz
ckb
0.997297
Arab
3
{"ckb_Arab_score": 0.9972970485687256}
سیناتۆره‌كانی دیموكراتی ڕكه‌به‌ر بۆ هه‌ڵـبژاردنی سه‌رۆك كۆماری خاتوون هێله‌ری كلنتن و باراك ئۆباما له ئیاله‌تی په‌نسلڤانیادا ڕكه‌به‌رایه‌تی ده‌كه‌ن، پـێش ئه‌وه‌ی ڕۆژی سێشه‌ممه بێت كه كاتێـكی گرنگ بۆ بژارهكانه. هه‌ردوو بژاره له سه‌رانسه‌ری ئیالهتهكه ڕۆژانی شه‌ممه و یه‌كشه‌ممه كۆبوونه‌وه‌ی به‌رفراوان به‌ڕێوه‌ده‌به‌ن. سیناتۆر كلنتن هیوای زۆری به ئیاله‌تی په‌نسلڤانیادا هه‌یه و هه‌روه‌ها هه‌وڵیش ده‌دات ئه‌و ئیاله‌ته هه‌روا ڕابگرێت كه له سه‌ركه‌وتنی بۆ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆك كۆماری له مانگی یازده‌ی سـاڵدا یارمه‌تیده‌ری سه‌ره‌كی ئه‌وی ده‌بێت. ئێسـتا خاتوون كلنتن له ڕاوه‌رگرتنه‌كانی گشـتی له‌و ئیالهتهدا له پـێش باراك ئۆبامایه، ئه‌گه‌ر چی ڕاوه‌رگرتنه‌كانی گشـتی نیشـان ده‌ده‌ن له‌م حه‌وتووانه‌ی دوایـیدا ڕاده‌ی پـشـتیوانی ئه‌و كه‌م ده‌بێته‌وه. ئۆباما له ژماره‌ی شـانداكان له سه‌رانسه‌ری وڵات له پـێش خاتوون كلینتنه كه ئه‌و شـاندهیانه بژاره‌ی دیموكراته‌كان له كۆبوونه‌وه‌یه‌كی گه‌وره‌ی پارتی دیموكراتدا له مانگی هه‌شت له ئیاله‌تی كهلۆرادۆدا هه‌ڵیده‌بژێرن. سه‌باره‌ت به‌م هه‌ڵـبژاردنه به‌رایـیانه‌ی دیموكراته‌كان له ئیاله‌تی په‌نسلڤانیا په‌یامنێری ده‌نگی ئه‌مریكا جێم مه‌ڵۆن له واشـنتن ڕاپـۆرتێـكی ئاماده‌كردووه و هاوكارمان شـایان ڕه‌شید به كوردی ئاماده‌ی كردووه و ده‌توانن گوێبیسـتی بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیه‌ی سه‌ره‌وه، ماوه‌كه‌ی 4 خوله‌كه.
<urn:uuid:d073c154-efa0-4bc3-861e-a472e4058c94>
CC-MAIN-2017-13
http://www.dengiamerika.com/a/a-58-2008-04-19-voa8-89221812/952945.html
2017-03-26T11:22:14Z
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2017-13/segments/1490218189214.2/warc/CC-MAIN-20170322212949-00580-ip-10-233-31-227.ec2.internal.warc.gz
ckb
0.988791
Arab
9
{"ckb_Arab_score": 0.9887906312942505}
ڕۆژی چوارشه‌ممه ئه‌نجومه‌نی سـیناتی وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا به زۆرینه ده‌نگیان بۆ بڕیارێـك دا كه له لایه‌ن سـیناتۆری دیموكراتی ویلایه‌تی ده‌له‌وێر جۆزێڤ بایدن پـێشـكه‌ش كرابوو. بڕیاره‌كه پـێـشـنیازی پـێـكهێنانی جۆره سـیستمێـكی حوكمڕانی له عێراق ده‌كات كه تیایداحكومهتی ناوه‌ندی ده‌سه‌ڵاتێـكی لاوازی هه‌بێت و هه‌رێمه فیدراڵـیـیه‌كان كاروباری خۆیان به‌ڕێوه‌به‌رن، وهحكومهتی ناوه‌ندی به‌رپـرسبێت له پاراسـتنی سـنووره‌كانی وڵاته‌كه و داهاته‌كانی نه‌وت دابه‌ش بكات. هه‌رچه‌نده ئه‌و بڕیاره ئه‌و هێزه قانونیـیهی نیـیه تا جێبه‌جێ بكرێت، به‌ڵام هه‌ر زوو چه‌ندین لایه‌ن و كه‌سـایه‌تی ڕایانگه‌یاند كه‌وا ئه‌مریكا عێراق پارچه پارچه ده‌كات. بۆ گفتوگۆكردن سه‌باره‌ت به‌م بابه‌ته هاوكارمان ده‌خیلی شه‌ممۆ له به‌رنامه‌ی هه‌له‌و واشـنتۆنی ئه‌م هه‌فته‌یه‌دا میوانداری ئه‌م به‌ڕێزانه‌ی كردووه: دكتۆر حسێن محه‌مه‌د، پـرۆفیسـۆر له زانكۆی سه‌ڵاحه‌دین له هه‌ولێر. ئیحسـان ئامێدی، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی هه‌رێمی كوردسـتان. ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی به‌رنامه‌كه بن له ڕێـگه‌ی كلیككردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیه‌ی سه‌ره‌وه. ماوه‌ی به‌رنامه‌كه 45 خوله‌كه.
<urn:uuid:be2e312e-8bca-40e2-affa-d81877e6f1ac>
CC-MAIN-2017-13
http://www.dengiamerika.com/a/a-58-2007-09-29-voa1-89196632/948529.html
2017-03-28T10:12:29Z
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2017-13/segments/1490218189686.56/warc/CC-MAIN-20170322212949-00620-ip-10-233-31-227.ec2.internal.warc.gz
ckb
0.978496
Arab
8
{"ckb_Arab_score": 0.9784963130950928, "sdh_Arab_score": 0.018614618107676506}
16ی مه‌ی به‌رانبه‌ره له‌گه‌ڵ سه‌ده‌مین ساڵوه‌گه‌ڕی ڕێککه‌وتننامه‌ی سایکس- پیکۆ؛ ڕێککه‌وتنێکی نهێنی که ناوه‌ندی ڕۆژهه‌ڵاتی ناڤینی کرده چه‌ند به‌شه‌وه (ئه‌گه‌ر مسته‌فا که‌ماڵ ئاتاتورک ده‌ستێوه‌ردانی نه‌کردبایه، تورکیاشی بۆ چه‌ند به‌ش دابه‌ش ده‌کرد). ڕابین ڕایت نووسه‌رێک که له‌باره‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی ناڤین زۆر ده‌نووسێت، له‌مدواییانه‌دا چه‌ندین وتاری نووسیویه‌تی که تێیدا سایکس- پیکۆی به "بێزارییه‌ک" وه‌سف کرد. قسه‌یه‌کی بێ بنه‌مایه. سایکس- پیکۆ بۆ هه‌ندێ که‌س له ڕۆژهه‌ڵاتی ناڤین نیعمه‌تێکی گه‌وره بوو. ئاوڕدانه‌وه‌یێک له نه‌خشه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی ناڤین ڕه‌نگه ئێمه به‌م ده‌ره‌نجامه بگه‌یێنێت که ڕێککه‌وتننامه‌ی سایکس- پیکۆ جگه له‌وه‌ی که دیاریکردنی زۆربه‌ی سنووره‌کانی ئه‌مڕۆی به‌دواوه بوو، هه‌ندێ وڵاتی ده‌ستکردیشی دروست کرد به‌ڵام ساخته‌یی بوونی سنووره‌کان به مانای ساخته‌یی بوونی وڵاتی دروستکراو له‌و ڕێککه‌وتننامه‌یه نییه. بۆ وێنه، عێراقی ساڵی 1932، واتا 12 ساڵ پاش ئه‌وه‌ی که کۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی سنووره‌کانی تێیدا دیاری کرد، گه‌یشته سه‌ربه‌خۆیی به‌ڵام له ئه‌ده‌بیاتی عه‌ره‌بی له هه‌زار ساڵ پێش ئێستا له عێراق قسه کراوه. سووریاش- به‌م سنووره ساخته‌ییه‌ی ئێستای- ساڵی 1920 له ژێر سه‌رپه‌ره‌شتی کۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی دانرا به‌ڵام بیرکردن له سووریا وه‌کوو ناوچه‌یه‌کی دیاریکراو له ماوه‌ی سه‌رده‌می حه‌زره‌تی محه‌مه‌د{د.خ} له‌ئارادا بوو. ئه‌م بابه‌ته له‌باره‌ی تورکیاش دروسته. کێوه‌کانی لوبنان هه‌میشه شوناسێکی به ته‌واوه‌تی تاکه و دیاریکراوی بووه به بێ ئه‌وه‌ی که ئه‌م شوناسه که‌مترین په‌یوه‌ندییه‌کی به به‌شداریی مه‌سیحییه‌کانی مارۆنی له‌و شوێنه‌دا بێت. به‌مه‌شه‌وه خودی سووریا هه‌رگیز شوناسی لوبنانی به فه‌رمی نه‌ناسی به‌ڵام دابه‌شکارییه‌کانی سایکس- پیکۆ ئه‌م ده‌رفه‌ته‌ی بۆ لوبنان ڕه‌خساند که هاوشێوه‌ی دیکه‌ی وڵاتان ئازادییه‌که‌ی وه‌ده‌ست بێنێت. ئایا که‌سێک له سایکس- پیکۆ زه‌ره‌ری بینی؟ ڕایت به دوای سه‌فه‌رکردن بۆ هه‌رێمی کوردستان له زاری به‌رپرسانی ئه‌و شوێنه دهیگێڕێنێتهوه که به‌ڵێ، کورده‌کان خه‌ساریان بینی به‌ڵام مێژوو که‌مێک دژوارتر له‌وه‌یه: خهساربینینی کورده‌کان به بۆنه‌ی سایکس- پیکۆ نه‌بوو به‌ڵکوو به بۆنه‌ی پیلانی زلهێزه گه‌وره‌کان له هه‌مان ماوه‌ی واژۆکردنی ئه‌م ڕێککه‌وتننامه‌یه بوو؛ ئه‌و پیلانانه‌ی که له سه‌ره‌تادا له په‌یمانی لۆزان خۆی نیشان دا و دواتر له‌گه‌ڵ وه‌فدی کۆمه‌ڵگای نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان که حوکمی به شه‌ڕێکی به‌رده‌وام له‌سه‌ر "ویلایه‌تی مووسڵ" دا. ئایا سایکس- پیکۆ بووه‌ته‌هۆی دروست بوونی هه‌ندێ وڵاتی ساخته‌یی؟ به دڵنیاییه‌وه. ئۆردۆن وێنه‌ی به‌رچاوی ئه‌و بابه‌ته‌یه. زیاتر باسکردنی هاوشێوه له‌باره‌ی ده‌وڵه‌تانی ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی هاوکاری که‌نداوی فارس ئه‌نجام ده‌درێت ئه‌گه‌رچی دروست بوونی ئه‌و ده‌وڵه‌تانه ده‌ره‌نجامی سایکس- پیکۆ نه‌بووه. وڵاتانی بچووکتر له نێوانیاندا ڕه‌نگه له پراکتیکدا زیاتر له "چه‌ندین هۆزی خاوه‌ن ئاڵا" نه‌بن به‌ڵام ته‌نانه‌ت ئه‌مه‌ش شوناسێکی ڕاسته‌قینه‌یه. ئایا ده‌کرێ هه‌ڵه‌کانی ڕابردوو قه‌ره‌بوو بکرێته‌وه؟ به دڵنیاییه‌وه. کورده‌کان ڕه‌نگه سه‌ربه‌خۆیی خۆیان وه‌ده‌ست بێنن ئه‌گه‌رچی ئه‌مڕۆ ئه‌م کاره به بێ چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌ی ناوخۆیی کورده‌کان ڕه‌نگه کوردستانیش له ڕزنی ده‌وڵه‌تانی شکست خواردوو هاوشێوه‌ی سوودانی باشووری، کوێزوو، ته‌یمووری ڕۆژهه‌ڵات و ئه‌ریتره دابنێت به‌ڵام ئه‌گه‌ر باسی به پێچه‌وانه‌کردنی ده‌ره‌نجامی نێگه‌تیڤی سایکس- پیکۆ له نێواندا بێت، چۆن؟ ڕێگایه‌ک بۆ دابه‌ش کردنی سنووره‌کان و پێکهێنانی ده‌وڵه‌تێکی یه‌کسان و یه‌کده‌ست له‌ئارادا نییه یه‌که‌م، زۆربه‌ی وڵاتانی دروستبوو له ده‌ره‌نجامی دابه‌شکارییه‌کانی به دوای شه‌ڕی جیهانی یه‌که‌م، به دوای نزیک به یه‌ک سه‌ده گه‌ل بوون، شوناسێکی دیار و جیاوازتر له دراوسێیه‌کانی خۆیانیان وه‌ده‌ست هێناوه. سه‌د ساڵ ڕێکه‌وتێکی زۆر بۆ گه‌ڕانه‌وه بۆ ڕۆژی یه‌که‌مه. دووهه‌م، ڕاگه‌یاندنی بۆچوون له‌باره‌ی به پێچه‌وانه‌کردنی سایکس- پیکۆ و ده‌ستپێکردنی دووباره‌ی مهرجبهندییهکی دوو ئه‌وه‌نده له‌سه‌ر ئیمپریالیزمه. ڕێگه‌یه‌ک بۆ دابه‌ش کردنی سنووره‌کان و پێکهێنانی ده‌وڵه‌تی یه‌کسان و یه‌کده‌ست له‌ئارادا نییه. هه‌ر جۆره هه‌وڵێک له‌مباره به مانای ڕێکخستنی پاککردنه‌وه‌ی ئیتنیکی و فیرقه‌ییه. ئه‌مه له حاڵێکدایه که دیاری کردنی سنوور و ده‌وڵه‌تانی نوێی خاوه‌ن ئیتنیکه‌کان ته‌نیا به مانای سڕینه‌وه‌ی ڕواڵه‌تی پرسه‌که و نه‌ک چاره‌سه‌رکردنی ئه‌و بابه‌ته‌یه. سێهه‌م، ئه‌م بۆچوونه که گه‌ڕانه‌وه بۆ ڕێکوپێکی پێش له سایکس- پیکۆ به باشتر بزانین، به مانای گه‌ڕانه‌وه بۆ سیسته‌می "گه‌ل"ی عوسمانییه که ده‌سه‌ڵاتداری له‌سه‌ر بنه‌مای ئایین داده‌نێت و ئه‌مه به مانای پشتڕاست کردنه‌وه‌ی داعش و نه‌ک به پێچه‌وانه کردنی سایکس- پیکۆوه و یارمه‌تییه‌ک به‌وانه نادات که به دوای ده‌وڵه‌ت بوون به‌پێی بۆچوونه ئیتنیک گهرایانهکانی ناسیۆنالیزمن. بێگومان ههلکۆتانه سه‌ر میراتی ئیمپریالیزم، دیکتاتۆری و ڕۆژئاوا بووه‌ته باو به‌ڵام هه‌ندێ جار ئه‌و شته‌ی که ئه‌مڕۆ قبووڵی ده‌که‌ن، به دڵنیاییه‌وه دروست نییه. باشتره له‌بری ده‌ربڕینی داخ و ئه‌سه‌ف له سایکس- پیکۆ ئه‌و شته به‌و شێوه‌ی که بوو، قبووڵی بکه‌ین: ڕێکارێکی وه‌ده‌ستهاتوو له خراپ بینینی ئیمپریالیستی که هاوکات ده‌رفه‌تێک بۆ ئازادی و خۆشحاڵی نه‌ته‌وه‌یی بڕه‌خسێنێت (ئه‌گه‌رچی ئه‌م ده‌رفه‌ته به ته‌واوه‌تی له‌ده‌ستچووه.) سه‌رچاوه: ئه‌مریکه‌ن ئینتێرپرایز وه‌رگێڕان له فارسییه‌وه: سرووری خدری
<urn:uuid:1f3dcde5-c45a-4371-930d-2b0401a11eba>
CC-MAIN-2017-13
http://kurdpress.com/NSite/FullStory/News/?Id=56715
2017-03-23T00:16:54Z
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2017-13/segments/1490218186530.52/warc/CC-MAIN-20170322212946-00465-ip-10-233-31-227.ec2.internal.warc.gz
ckb
0.99882
Arab
4
{"ckb_Arab_score": 0.9988200664520264}
پانزده هه‌زار سه‌ربازی له‌شکری لوبنانی به درێژایی سنوری ئیسرائیل ڕه‌وانه‌ی ناوچه‌کانی باشوری لوبنان کراون. ئه‌مه‌ش بۆ یه‌که‌م جاره له ماوه‌ی 30 ساڵدا، له‌شکری لوبنانی بتوانێت کۆنترۆڵی سنوری خۆی بکات. له به‌ره‌به‌یانی ڕۆژی پێنج شه‌ممه‌دا، نزیکه‌ی 100 کهمیونی له‌شکری لوبنانی به سه‌ر پردێکی سه‌ر ڕووباری لیتانی په‌ڕینه‌وه و به‌ره‌و باشور و سه‌ر سنوری ووڵات به‌ڕێکه‌وتن و ئاڵای لوبنان به سه‌ر کهمیونهکانیانهوه ده‌شه‌کایه‌وه. ئه‌و پرده‌ی که له‌شکری لوبنانی به سه‌ردا تێپه‌ڕیوه به شێوه‌یه‌کی کاتی له ناوچه‌ی قاسمیه دانراوه تاوه‌کو جێگه‌ی ئه‌و پرده بگرێته‌وه که به هۆی هێرشه ئاسمانیه‌کانی له‌شکری ئیسرائیلیه‌وه وێران بووه. باوه‌ڕده‌کرێت، ئه‌م پرۆسه‌ی دابه‌شکردنی له‌شکری لوبنانی به ناوچه‌که‌دا 24 کاتژمێر بخایه‌نێت. وورده وورده‌ش، ژماره‌ی سه‌ربازه‌کان ده‌گه‌نه 15 هه‌زار، هه‌روه‌هاش 15 هه‌زار سه‌ربازی هێزی ئاشتیخوازی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کانیش ڕه‌وانه‌ی ناوچه‌که ده‌کرێن و کاتێکی زۆر زیاترییان ده‌یه‌وێت تاوه‌کو بگه‌نه ناوچه‌که. بۆ ماوه‌ی 34 ڕۆژ، له‌شکری لوبنانی به دیار ئه‌و بۆمب و موشه‌کانه‌ی له‌شکری ئیسرائیلیه‌وه ڕاوه‌ستابوون که ناوچه‌کانی باشوری ڕۆژهه‌ڵاتی ووڵاته‌که‌یان وێران کرد، هه‌روه‌هاش ناوچه‌کانی باشوری پایته‌ختی لوبنانی. به‌ڵام ئێستا له‌شکری لوبنانی ڕۆڵی خۆیان له ناوچه‌که ده‌بینن تاوه‌کو خاڵه‌کانی ئه‌و ڕێکه‌وتنامه ئاشتیه بپارێزن و نه‌ک له شه‌ڕدا بجه‌نگێن. تاوه‌کو ئه‌م پرۆسه‌یه‌ش سه‌ربکه‌وێت، حكومه‌تی لوبنانی ده‌بێت ڕازی بێت به‌وه‌ی به چ شێوه‌یه‌ک مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ چه‌که‌کانی حیزب الله دا ده‌کات. وه‌زیری ڕاگه‌یاندنی لوبنانی گوتویه‌تی له‌شکری ته‌نها هێزی چه‌کداری ده‌بێت که له ناوچه‌ی باشوری لوبناندا هه‌بێت، به‌ڵام ڕووبه‌ڕووی حیزب الله‌ش نابێته‌وه و هه‌وڵی بێ چه‌ک کردنیان نادات. ووڵاتیه‌کی ناوچه‌که‌ش به ناوی حاتم باسم گوتویه‌تی " ئه‌مه له‌شکری خۆمانه، خه‌ڵکی خۆمانه، برا و دۆستی خۆمانه." هه‌روه‌ها گوتی خه‌ڵکی باشور پشتیوانیان لێ ده‌که‌ن، ئه‌گه‌ر هاتوو له‌شکر بێت و بنکه‌کانی خۆیان دابمه‌زرێنن ئه‌وا پێویستی به چه‌که‌کانی ئێمه نامێنێت.
<urn:uuid:a0a7ffc7-33f4-4504-ad23-0f3a09d56c71>
CC-MAIN-2017-13
http://www.dengiamerika.com/a/a-58-2006-08-17-voa5-89179337/945204.html
2017-03-23T00:30:38Z
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2017-13/segments/1490218186530.52/warc/CC-MAIN-20170322212946-00465-ip-10-233-31-227.ec2.internal.warc.gz
ckb
0.998884
Arab
9
{"ckb_Arab_score": 0.9988844990730286}
ده‌سته‌ی باڵای دادوه‌ر و داواكارانی گشتی توركیا دوو سه‌دو دوو دادوه‌ر و داواكاری گشتییان به تۆمه‌تی په‌یوه‌ندییان به گروپی فه‌تحوڵڵا گوله‌ن له‌سه‌ر كار دوورخسته‌وه. به پێی هه‌واڵێكی رۆژنامه‌ی سه‌باحی توركی، محه‌مه‌د یلماز سه‌رۆكی ده‌سته‌ی باڵای دادوه‌ر و داواكارانی گشتی رایگه‌یاند دووسه‌دو دوو دادوه‌ر و داواكارانی گشتی لێپرسینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵدا كراوه و وته‌یان لێوه‌رگیراوه پێش ئه‌وه‌ی ده‌ربكرێن . له‌وباره‌یه‌وه ئاماژه‌ى به بڕیارنامه‌ی باری نائاسایی توركیا كرد و به تۆمه‌تی ئه‌ندامیه‌تی و په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ گروپی فه‌تحوڵڵا گوله‌ن بڕیاری ده‌ركردنیان بۆ ده‌ركراوه. دوا كوده‌تا شكستخواردووه‌كه‌ى پازده‌ى ته‌مووزى ساڵى دووهه‌زار و شازده، باری نائاسایی له توركیا راگه‌یه‌ندرا و ده‌یان هه‌زار كه‌سیش له كه‌رته گشتییه‌كانی مه‌ده‌نی، سه‌ربازی، ئه‌منی و دادوه‌ری له‌سه‌ر كاره‌كانیان لادران و چه‌ندین دامه‌زراوه‌ش داخران . حكوومه‌تى توركیا فه‌تحوڵڵا گویله‌ن به پلانداڕێژه كوده‌تا شكستخواردووه‌كه‌ى پازده‌ى تهمموز تۆمه‌تبار ده‌كات ، گویله‌نیش ئه‌و تۆمه‌تانه ڕه‌ت ده‌كاته‌وه .
<urn:uuid:08c19a31-ea5d-4de0-ae8b-ba14b7e3b391>
CC-MAIN-2017-13
http://www.kurdistantv.tv/kurs/Middle-East/202-%D8%AF%D8%A7%D8%AF%D9%88%D9%87%E2%80%8C%D8%B1-%D9%88-%D8%AF%D8%A7%D9%88%D8%A7%D9%83%D8%A7%D8%B1%DB%8C-%DA%AF%D8%B4%D8%AA%DB%8C-%D9%84%D9%87%E2%80%8C-%D9%83%D8%A7%D8%B1-%D8%AF%D9%88%D9%88%D8%B1%D8%AE%D8%B1%D8%A7%D9%86%D9%87%E2%80%8C%D9%88%D9%87%E2%80%8C
2017-03-25T23:32:34Z
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2017-13/segments/1490218189088.29/warc/CC-MAIN-20170322212949-00525-ip-10-233-31-227.ec2.internal.warc.gz
ckb
0.962944
Arab
2
{"ckb_Arab_score": 0.9629442095756531, "sdh_Arab_score": 0.03509731590747833}
دادگایه‌کی عێراقی سـزای مه‌رگی به‌سه‌ر چوار کارمه‌ندی هێزی ئاسایشی عێراقیدا سه‌پاندووه به‌هۆی تێوه‌گلانیان له بڕینی بانقێـکدا که کوژرانی 8 پاسه‌وانی بانکه‌که‌ی لێـکه‌وته‌وه. چه‌کداره‌کان به دهسـتڕێژکردن له پاسه‌وانان و دزینی پـتر له 3 ملیۆن دۆلار له هه‌ڵـمه‌تێـکی پـێش به‌ره‌به‌یاندا بۆ سه‌ر بانقی ئهلڕافیدهینی ده‌وڵه‌تی عێراقی له مانگی حه‌وتی ئه‌مسـاڵدا به‌و تۆمه‌ته حوکمدران. پاشـان بڕه پاره‌که دۆزرایه‌وه و بووه مایه‌ی دوو کارمه‌ندی پـێشـووی عادل عه‌بدولمه‌هدی جێـگری سه‌رۆک کۆماری عێراقی و تێوه‌گلانیان له ڕووداوه‌که‌دا. ماوه‌ی 30 ڕۆژیش بۆ داواکاری به پـیاداچوونه‌وه‌ی سـزاکان له‌به‌رده‌مدایه. هاوکات که‌سی پـێنجه‌می که دۆزه‌ی له دژی تۆمارکرابوو، به‌هۆی نه‌بوونی به‌ڵـگه‌ی ته‌واوی تێوه‌گلانی هه‌ر بۆیه ئازادکرا. ئه‌وه‌ی شـایانی گوتنه خانه‌واده‌ی قوربانیـیانی میانه‌ی دزیـیهکه واته پاسه‌وانانی ئاکامی کرده‌که گوزارشتیان له ڕه‌زامه‌ندی خۆیان له‌مه‌ڕ حوکمی له‌سـێداره‌دانی چوار تاوانباره‌که کرد، به‌ڵام خانه‌واده‌کان گوتیشـیان هه‌تا ئه‌و ده‌مه‌ی چوار گومانباری دیکه ئه‌وانه‌ی هێشـتا دهسـتگیرنهکراون ئه‌وانیش ڕاپـێچی به‌ر دادگا نه‌کرێن تا ئه‌و کاته ئه‌وان ئاسووده و خۆشـحاڵ نابن.
<urn:uuid:cd7efff7-1eb9-45c8-b7d1-0475e009e118>
CC-MAIN-2017-13
http://www.dengiamerika.com/a/a-58-2009-09-02-voa8-89226072/953835.html
2017-03-27T22:39:29Z
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2017-13/segments/1490218189534.68/warc/CC-MAIN-20170322212949-00565-ip-10-233-31-227.ec2.internal.warc.gz
ckb
0.998261
Arab
8
{"ckb_Arab_score": 0.998261034488678}
له سه‌ر داخوازی سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق حه‌یده‌ر ئه‌لعبادی په‌رله‌مانی عێراق بڕیاری دا پارێزگاری نه‌ینه‌وا ئه‌ثیل ئه‌لنوجه‌یفی له‌سه‌ر پۆسته‌که‌ی لاببرێت. له‌و 211 ئه‌ندام په‌رله‌مانه‌ی له دانیشتنه‌که‌دا ئاماده بوون 169 یان ده‌نگی ئه‌رێیان بۆ لابردنی ئه‌لنوجه‌یفی دا. له وتووێژێکی تایبه‌تدا له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا ئه‌ثیل ئه‌لنوجه‌یفی ده‌ڵێت "ئه‌و بڕیاره په‌یوه‌ندی به دژایهتیمهوه هه‌یه له‌سه‌ر به‌شداری چه‌کدارانی شیعه (حه‌شدی شه‌عبی) له ئازاد کردنی موسڵ و هه‌روه‌ها سه‌ردانه‌که‌م بۆ واشنتۆن و داخوازی چه‌ک بۆ سوننه هه‌یه". له‌م وتووێژه‌دا که هاوکار خالد فه‌تاح ئه‌نجامی داوه به‌ڕێز ئه‌لنوجه‌یفی ده‌شڵێت ئه‌وانه‌ی له عێراقدا بڕیارده‌رن کۆمه‌ڵه چه‌کداره‌کانن نه‌ک حکومه‌تی عێراقی. ده‌قی وتووێژه‌که.
<urn:uuid:9bc0f254-d242-47ef-b83b-1f5106fdf521>
CC-MAIN-2017-13
http://www.dengiamerika.com/a/2800441.html
2017-03-27T14:46:56Z
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2017-13/segments/1490218189474.87/warc/CC-MAIN-20170322212949-00225-ip-10-233-31-227.ec2.internal.warc.gz
ckb
0.990377
Arab
14
{"ckb_Arab_score": 0.9903765916824341}
سه‌رۆکی سوریا به‌شـار ئه‌سه‌د هۆشـداری داوه‌ته تورکیا که‌وا باجێـکی گه‌وره ده‌دات له به‌رامبه‌ر پـشـتیوانیکردنی به گوته‌ی خۆی له" تێرۆرسـتانی" وڵاته‌که‌ی. به‌شار ئه‌سه‌د له چاوپـێـکه‌وتنێـکدا که ڕۆژی هه‌ینی له که‌ناڵی ته‌له‌فیزیۆنی تورکی Halk TV په‌خشکرا، سه‌رۆک وه‌زیری تورکیا ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغانی تاوانبارکرد به‌وه‌ی ڕێگه‌ی به توندڕه‌وان داوه له زیاتر له 80 وڵات له ڕێـگه‌ی تورکیاوه خۆیان به ناو سوریادا بکه‌ن. گوتیشی سه‌رئه‌نجامه‌که‌ی ده‌یان هه‌زار سوری گیانیان له‌ده‌سـتدا. ئه‌م لێـدوانه‌ی ئه‌سه‌د پاش ئه‌وه دێت که په‌رله‌مانی تورکیا مۆڵه‌تی بۆ له‌شـکری وڵاته‌که‌ی نوێ کرده‌وه، ئه‌گه‌ر به پـێویست بزانرێت هێزی له‌شـکری ڕه‌وانه‌ی ناو سوریا بکات. پـێدانی مۆڵه‌ته‌که له بنچینه‌دا له سـاڵی ڕابردووه‌وه به له‌شـکری تورکیا درا، پاش ئه‌وه‌ی گولـله خومپاره‌یه‌ک که له سوریاوه هه‌ڵدرابوو به‌ر ناوچه‌یه‌کی سنووری تورکیا که‌وت و بووه مایه‌ی کوژرانی 5 هاوڵاتی تورکی. جێی ئاماژه‌یه په‌یوه‌ندیـیه‌کانی نێوان تورکیا و سوریا به‌ر له ده‌سـتپـێـکردنی ڕاپه‌ڕینی خه‌ڵـکی سوریا ئاسایی بوون، به‌ڵام به‌هۆی پـشـتیوانیکردنی تورکیا له ئۆپـۆزسیۆنی دژی ئه‌سه‌د گرژیـیه‌کی ته‌واو که‌وتووه‌ته نێوانیانه‌وه.
<urn:uuid:b2399f63-394d-4d5a-bb74-51a2af145c2b>
CC-MAIN-2017-13
http://www.dengiamerika.com/a/1762869.html
2017-03-29T13:15:17Z
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2017-13/segments/1490218190295.65/warc/CC-MAIN-20170322212950-00265-ip-10-233-31-227.ec2.internal.warc.gz
ckb
0.997629
Arab
8
{"ckb_Arab_score": 0.9976292252540588}
مەجید حەقی: پ.ی.د دەسەڵاتێکی ئیدئۆلۆژیکە و بۆ ئەوان بوونی ئیدئۆلۆژی لە پرسی نەتەوایەتی گرینگترەزایینی: ٠٤-٠١-٢٠١٧ - هەتاوی: ١٣٩٥/١٠/١٥ - ٢١:٣٠ تاران قه‌باره‌ی فۆنت: وتووێژ: هەیبەت کامرانی پوور لە پێوەندی لەگەڵ ڕووداوەکانی ڕۆژئاوای کوردستان و گۆڕینی ناوی ڕۆژئاوا بۆ باکووری سووریە، مەجید حەقی وەڵامی چەند پرسیاری ئێمەی داوەتەوە کە سەرنجتانی بۆ ڕادەکێشین: پ: سەرەتا شرۆڤەیەک لەسەر دۆخی سیاسیی زاڵ بەسەر ڕۆژئاڤای کوردستان بکەن و بفەرموون کە ئەو دۆخەی ئێستا دەرەنجامی چیە؟ و: بۆ ئەوەی بتوانین دۆخەکە بەجوانی تێبگەین و بیروڕایەکی تا ڕادەیەک لە دەرەوەی ئیحساسمان هەبێت، وا چاکە سەرنجێک بدرێتە پرسە ستراتیژییەکانی پێوەندیدار بە سووریە و ڕۆژئاوای کوردستان، بە واتایەکی دیکە بە کورتی دەمەوێت باسی ستراتیژیی وڵاتانی پێوەندیدار بە تەنگژەی سووریە بکەم و لەو چوارچێوەیەدا بزانین کورد لە کوێی ئەو ستراتیژییەدا هەڵکەوتووە و چۆن دەتوانێت خۆی لە چوارچێوەی ئەو ستراتیژییەدا بگونجێنێت. سووریە وڵاتێکە کە ستراتیژی و بەرژەوەندیی چەندین وڵاتی بەخۆیەوە گرێداوە و هەرکام لەوان بە شێوەیەک پێوەندییان بە یەکەوە هەیە، واتە دەکرێت سووریە بە ڕۆژهەڵاتی نێوەڕاستی بچووک ناو بنرێت. ئەگەر لەبیرتان بێت لە دەستپێکی بەهاری عەرەبیدا، بەشار ئەسەد لە هەڤپەیڤینێکی خۆیدا وتی: "ئەگەر لە سووریە شتێک وەک ئەوەی تونێس، میسر و لیبی ڕوو بدات، هەموو ڕۆژهەڵاتی نێوەراست لە نێو شەڕدا نوقم دەبێت". بەداخەوە ئەمە تا ڕادەیەک ڕاستە. هۆیەکەی ئەوە بوو کە سووریە شوێنی لێک گرێدانی بەرژەوەندیی وڵاتانی گەورەی جیهان و وڵاتە زڵهێزەکانی ناوچەیی وەک ڕووسیە، ئێران، تورکیە، عەرەبستان و ئیسرائیلە. کەوابوو چارەنووسی ئەو وڵاتانە بەتایبەت وڵاتانی ناوچە بە چارەنووسی ئەسەد و ڕێژێمی سووریەوە گرێدراوە. بۆ نموونە ئەگەر باسی پێگەی ڕووسیە لەو یەک دەیەی ڕابردوو لەو وڵاتەدا بکەین و زۆر دوور نەڕۆین، دەبینین کە دوای هێرشی ١١ی سێپتا‌مبر و ڕووخاندنی هەر دوو ڕێژیمی تالیبان و سەدام، توندوتیژیی سیاسی و ئیسلامی لەو وڵاتانە پەرەی گرت، هەروەها تێرۆریزم و شەڕەکانی ناوچەییش پەرەیان پێدرا و بەمە ئەمریکا نفووزی کۆمەڵایەتی و خۆشەویستیی سیاسیی خۆی لە ڕۆژهەڵاتی نێوەڕاستدا لەدەست دا. لە بەهاری عەرەبیدا هەموو هەوڵی ڕووسیە ئەوە بوو کە پێش بە ڕووخانی ڕێژیمی لیبی بگرێت، کە سەرکەوتوو نەبوو، هەستی کرد بۆشاییەکی سیاسی و سەربازی لە سووریە هاتۆتە پێشێ، بۆیە لە سێپتا‌مبر و ئۆکتۆبری ٢٠١٥ دا بە هێرشی هەوایی و مووشەکیی خۆی بۆ سەر دژبەرانی ڕێژیمی ئەسەد، توانی حزوورێکی چالاکتری لەوێدا هەبێت و ببێتە یەکێک لە یاریکەرانی سەرەکیی پرسەکانی ڕۆژهەڵاتی نێوەڕاست بەتایبەت سووریە و کار بۆ ئامانج و ستراتیژیی خۆی بکات کە بریتین لە: - گەڕاندنەوەی گەورەیی و هەستی گەورەیی ڕووسیە لە ناوچەدا و هەروەها پاراستنی بەرژەوەندیی ڕووسیە و بنکە سەربازییەکانی ئەو وڵاتە لە سووریە. - ڕاگرتنی بەرژەوەندییە ستراتیژییەکانی خۆی لە ڕۆژهەڵاتی نێوەڕاست بەتایبەت لە پێوەندی لەگەڵ پرسە پێوەندیدارەکان بە دەروازەکانی هەناردەکردنی وزەی نەفت و گاز بۆ دەرەوەی وڵات و دەور لێدانی ئورووپا کە پارتنێرێکی جێی متمانە بۆ ڕووسیە نیە. - شەڕ دژی گرووپە ئیسلامییەکان، بەتایبەت ئەوانەی پێوەندی ڕاستەوخۆ و ناڕاستەوخۆیان هەیە لەگەڵ موسوڵمانانی چێچێن و ناوچە موسوڵمان نشینەکانی ڕووسیە. - بەرزکردنەوەی ئاستی خۆشەویستیی پووتین لە نێوخۆی ڕووسیە کە بە هۆی تەنگژە ئابوورییەکانی خەریک بوو نفووزی سیاسی خۆی لەدەست دەدا و هەروەها بەرفراوانترکردنی دەسەڵاتی ئەو لە نێوخۆی وڵات‌دا بۆ گۆڕانی یاساکان. بۆ نموونە بەرلەوە سەرۆکی ناوچە فیدراڵییەکان لە لایەن خەڵکەوە هەڵدەبژێردراو و بەهۆی شەڕە پێوەندیدارەکان بە دەرەوەی سنووری ڕووسیە و هەروەها "هەڕەشەی تێرۆریزم" ئێستا سەرۆکی ناوچە فیدراڵییەکان ڕاستەوخۆ لە لایەن پووتینەوە دیاری دەکرێن. - فرۆشی چەک و تەقەمەنی و گەشەی ئابووری لە وڵات. ئەمریکا کە زیاتر لە ٧٠ ساڵە لە ڕۆژهەڵاتی نێوەڕاست نفووزی هەیە هەمان ئامانجی ڕووسیەی هەیە، بەو جیاوازییە کە ئەمریکا بەر لە هەموو شتێک پێویستی بە وزەی نەوت و گازی ڕۆژهەڵاتی نێوەراست و پاراستنی بەرژەوەندییەکانی خۆی لەو ناوچەیەدا هەیە. ئامانجی درێژخایەنی ئەمریکا لە سەردەمی سەرۆک کۆماریی بووشدا کە وەک ڕۆژهەڵاتی نێوەڕاستی گەورە ناوزەد کرا، ئەوەبوو کە ڕێژێمەکانی ناوچە، دێموکراتیک بکرێن و ببنە هاوپەیمانی ستراتیژیکی ئەمریکا، بەڵام بە هۆی چەقبەستنی سیاسەتەکانی لە ئەفغانستان و عێراق و بەرزبوونەوەی هەزینەکانی حزووری ئەمریکا، بەرەبەرە لایەنگریی ئەمریکا بۆ ڕۆژهەڵاتی نێوەراست لە دابەزیندایە. لە پێوەندی لەگەڵ ئیرانیش‌دا، سووریە بۆ ئێران ڕێگای گەیشتن بە حیزبوڵڵای لوبنان و وەدیهێنەری هیلالی شیعە بۆ پەرەپێدانی بیری "هەناردە کردنی شۆڕش" ە کە کاتی خۆی لە لایەن خومەینییەوە ڕاگەیەندرابوو. لەو پێوەندییەدا مانەوەی حکوومەتی سووریە بەرانبەرە بە مانەوەی کۆماری ئیسلامی و بەرفراوانتر بوونی قووڵایی ستراتیژیی ئێران لە ناوچەدا. لە لایەکی دیکەشەوە سووریە خەتی پێشەوەی جەبهەی دژی ئیسرائیلی کۆماری ئیسلامی و دژی جیهانی سوننە بە ڕێبەریی سعوودی و تورکیەیە. هاوکات شوێنێکە بۆ بەکار بردن و تاقیکردنەوەی هەموو تاکتیک و ستراتیژییەکانی پێویست تا ئەگەر هاتو لە ئێران شۆڕشێک ڕووی دا، هەمان تاکتیکەکان دژی خەڵکی ئێران بەکار ببات. لەو پێوەندییەدا هەروەک لە حەلەب بینرا ستراتیژیی ئێران سەرکەوتوو بوو. بە نیسبەت تورکیە، بەهۆی ئەوەی کە سووریە پاشماوەی عوسمانییەکانە و شوێنێکە کە بەشێک لە خەونەکانی ئەردۆغان لە پێوەندی لە گەڵ وەدیهێنانی ستراتیژی ٢٠٢٣دا دەهێنێتە دی، زۆر چالاکانە پشتیوانیی لە بزاڤی ئۆپۆزیسیۆنی سوننە کرد تا بتوانێت تورکیە وەک زڵهێزێک لە ناوچەدا نیشان بدات و ببێتە پارتنێرێکی بەهێز لە گفتگۆکانی ئەندامەتی لە یەکیەتی ئورووپا و ئیمتیاز وەرگرتن لە ناتۆ و هەروەها هاوپەیمانی لەگەڵ سعوودیی سوننە لە هەمبەر هیلالی شیعە. لە سۆنگەیەکی دیکەشەوە، ستراتیژی ٢٠٢٣ی ئەردۆغان بۆ تورکیە پێویستی بە سەرچاوەی نەوت و گاز و ئاوەدان کردنەوەی زۆرتر هەبوو کە لەو پێوەندیەدا تا سووریە زۆرتر وێران بێت بە قازانجی ستراتیژیی ئەردۆغانە، چوونکە دەتوانێ هێزی ئەندازیاریی تورکیە بۆ دووبارە ئاوەدان کردنەوەی سووریە بەکار ببات. ستراتیژییەکی گرینگی دیکەی تورکیە، پێشگیری لە پێکهاتنی هەرجۆرە سیستمێکی دێموکراتیک لە سەر بنەمای فێدڕاڵی یان ڕێزگرتن لە کەمایەتییە نەتەوایەتی و کولتوورییەکان بوو، ئەمە بۆ تورکیە بە واتای شیمانەی پارچەبوونی خودی تورکیە دەبیندرا، بۆیە تورکیە نەیتوانی تەحەموولی ئەوە بکات کە کانتۆنەکانی ڕۆژئاوا پێکەوە گرێ بدرێن و ببنە ناوچەیەکی سەربەخۆ یان خودموختار و لەو پێوەندییەدا ئەردۆغان هەوڵی زۆری دا کە داعش لە ڕۆژئاوا ئەگەر سەرکەوتووش نەبێت لانیکەم شکست نەخوات. بۆ عەرەبستانی سعوودیش ئەوەی کە گرینگ بوو، دەسەڵاتی سوننە بوو بە بێ بەشداریی هەموو کەمایەتییە نەتەوایەتی و ئایینیەکان. چوونکە بوونی دێموکراسی و فرەچەشنی بە زیانی عەرەبستانە و هەبوونی سیستمێکی داخراوی سوننە، دەتوانێ چوارچێوەی ستراتیژیی ناوچەیی عەرەبستان کە خۆی بە ڕێبەری جیهانی سوننە دەزانێت بەرفراوانتر بکات. بە کورتی ئەگەر لەو سۆنگەیەوە سەیری ڕووداوەکانی ڕۆژئاوای کوردستان بکەین دەتوانین پرسەکان جوانتر لێک بدەینەوە. پ: داخوا لابردنی ناوی ڕۆژئاوا لە سەر سیستمی سیاسیی ناوچەی خودموختار و ژێر دەسەڵاتی پ.ی.د هەڵەیە یان خۆسازدان و ڕازی بوون بە لانیکەمی مافەکانە؟ و: بە بڕوای من تەمەنی ڕێژێمی ئەسەد لەوانەیە چەند ساڵێکی تر بخایەنێت و ئەگەر کورد خۆی لەگەڵ سیستمی نوێ نەگونجێنێت لەوانەیە ئەوەی هەیەتی، لەدەستی بدات. کاتی خۆی شەهید قاسملوو وتوویەتی: ئێمە نابێ بەرژەوەندییەکانی وڵاتانی زڵهێز و ئەمریکا لە ناوچەدا لە مەترسی بخەین و دژی بەرژەوەندییەکانیان بوەستین. ئەوکات ئەو قسەیەی شەهید قاسملوو وەک سازشکاری و لایەنگری لە ئیمپریالیزم لێکدرایەوە و هەموو چەپەکان دەستیان کرد بە هێرش بۆ سەر د.قاسملوو. ئێستا بە کردەوە دەرکەوتووە خۆگونجاندن لە گەڵ بەرژەوەندییەکانی وڵاتانی زڵهێز دەتوانێت بەرژەوەندییەکانی ئێمەش بپارێزیت، بۆیە من بۆخۆم لەو بڕوایەدام هەرچەند لە ڕووی ئیحساسییەوە لابردنی ناوی "رۆژئاوا" ناخۆش و بەژانە و پاشەکشەیەکی زۆرە، بەڵام لەلایەکی دیکەشەوە ناچاریی دەسەڵاتی کوردە بۆ ڕازی بوون بە لانیکەمی مافەکان. دەبێ ئەمە لەبەرچاو بگرین کە کوردەکان لە سووریەدا تەنیا ٨٪ی دانیشتوانی ئەو وڵاتە پێک دێنن و ناوچەی کوردستان لەوێ بەپێچەوانەی باکوور، باشوور و ڕۆژهەڵاتی کوردستان، یەکپارچە نیە. جیا لەوەش، پ.ی.د دەسەڵاتێکی ئایدئۆلۆژییە و بۆ ئەوان، بوونی ئایدیۆلۆژی لە پرسی نەتەوایەتی گرینگترە. لەو ڕووەوە ئەو هەنگاوەی ڕۆژئاوا ئەگەر دوو هەنگاو بۆ دواوە بێت، لانیکەم یەک هەنگاو لەو هەلومەرجەدا بەرەو پێشەوەیە. هەر چەند کە لە ڕووی ستراتیژیی بەرینی نەتەوایەتییەوە زۆر بە دڵی ئێمە و لە قازانجی ئەوەدا نیە کە باشووری کوردستان خەونی پێوە دەبینی بە نیسبەت سازکردنی پردێک لە نێوان باشوور و ڕۆژئاوا بۆ گەیشتن بە ئاوەکانی دەریای سپی. پ : ڕێگەنەدانی حیزبە نەتەوەییە کوردییەکان لەلایەن پەکەکەوە لە ڕۆژئاڤای کوردستان دەگەڕێننەوە بۆچی ؟ ئێستا کە سیستمێکیان پێک هێناوە، چما ناهێڵن حیزبەکانی دیکە بەشداریی تێدا بکەن؟ پێتان وایە ئەوە بۆ چی دەگەڕێتەوە ؟ و: ئەوانەی مانیفیسیتی دێموکراتیکی بەڕێز ئۆجەلانیان خوێندبێتەوە و هەروەها ئەوانەی بەرنامە و سیاسەتەکانی پ.ک.ک دەخوێننەوە، لەوانەیە ئاشنا بن لەگەڵ ئەوەی کە سیستمی حاکم لە ڕۆژئاوا، سیستمێکی بەتەواوی ئایدیۆلۆژی بوو کە جگە لە خۆی هیچ کەسیتری قەبوول نەبوو. ئەوان ناوی خۆیان مەجلیسی گەل، ناوی لایەنگرانی خۆیان بە "گەل" و نەیاران و ڕکەبەرانی خۆیان بە دژی گەل ناساندووە. لەو ڕوانگەیەدا سیستمێکی دیکتاتۆریی لە جۆری دیکتاتۆریی پرۆلتاریا کە ئێستا ناوێکی دێموکراتیکیان پێوە زیاد کردووە، هێناوەتەوە مەیدان. سیستمە ئایدیۆلۆژییەکان تەحەمولی پلۆرالیزمی سیاسی ناکەن. پ : کەوابوو چەندە دەتوانین بڵێین کە پەکەکە وەکوو ئامراز کەڵکی لێ وەردەگیردرێت ؟ و: سیاسەتەکانی پ.ک.ک لە سووریە بەشێک لە ستراتیژیی هیلالی شیعەیە کە کردەوەکانی زۆرتر وەدیهێنانی بەرژەوەندییەکانی ئەو وڵاتە و ڕێژێمی سووریەیە. ئەگەر سەرنج بدەنە ئەدەبیاتی پ.ک.ک لە ڕاگەیاندندا و کاتێ ناوی ڕێژێمەکانی ئێران و سووریە دەهێندرێت، دەتوانین کۆدە هاوبەشەکانیان ببینین. نامهەوێ بڵێم پ.ک.ک دژی کوردە، بەڵام ڕۆژهەڵاتی نێوەراست کە بەسەر دوو جەمسەردا دابەشکراوە، پ.ک.ک بەرژەوەندییەکانی خۆی و لەوانەیە - گەلی کوردیش- لە بوون لەگەڵ جەمسەری شیعەدا دەبینێت. بە هۆی ئەوەی کە جەمسەری سێهەم یان شەپۆلی سێهەم لە ڕۆژهەڵاتدا زۆر لاواز و بێهێزە و ناتوانێت نەخشێکی دیاریکەری هەبێت. پ: ئەوەیکە هەندێک هێزی کوردیش هاوشانی ئیتلاعاتی ئێران شەڕی ڕەوانی دژ بە ڕاسانی ڕۆژهەڵات و لە بەرژەوەندیی عەرەبستان و... دا لێکی دەدەنەوە، چەندە پێوەندی بەو جەمسەربەندییەوە هەیە ؟! و: ئەو شەڕە ڕەوانییە بەشێکە لە پلانی کۆماری ئیسلامی بۆ ئەوەی وا نیشان بدات کە خەباتی کورد لە ڕۆژهەڵات سەر بە سعوودی و وڵاتانی دەرەوەیە. بۆیە ئەو هێزانەی کە ناڕاستەوخۆ ستراتیژیی کۆماری ئیسلامی جێبەجی یان بەرژەوەندییەکانیان لەو ڕاستایەدایە، سروشتیە کە لە دژی حیزب و ئەندامانی پڕوپاگەندە بکەن و شەڕی ڕەوانی بەرەوپێش بەرن. پ : کەوتن لەگەڵ کام بەرەدا بە قازانجی کوردە؟ و: کێشەکە لەوەدایە کە ئەمریکا و ئورووپا خەریکن لە ڕۆژهەڵاتی نێوەڕاست پاشەکشە دەکەن، بۆ ئورووپا گرینگ‌ترین شت ئەوەیە کە پێش بە تەوژمی شەپۆلی پەنابەران بگرێت کە لەمە زیاتر ڕوو لە ئورووپا نەکەن و بە هۆی ئەوەیکە یەکگرتوو نین، خاوەنی ستراتیژییەکی دیاریکراو لە ڕۆژهەڵاتی نێوەڕاستدا نین. ئەمریکا و سعوودییەش نێوان ساردییەک لە بەینیاندا هاتووەتە ئاراوە و سەرنجی ستراتیژییەکانی ئەمریکا خەریکە بۆ ناوچەکانی دیکە دەڕوات. لەو هەلومەرجەدا بۆ کورد و بۆ ئێمە زۆر گرینگە خاڵێکی نێوەڕاست بگرینە بەر و هەوڵ بدرێت سیاسەت و ستراتیژیی ئێمە جۆرێک تەنزیم بکرێت کە دژی ستراتیژیی هیچکام لە زڵهێزەکان نەبێت و بگرە لە زۆر بوارەوە خاڵی هاوبەشی ستراتیژی ئەوانە بێت. لەبیرمان نەچێت لەڕووی خاک و جوغرافیەوە، ڕووسیە لە ئێمە نزیکترە، چوونکە هاوسێمانە و زیاتر لە شەش میلیۆن کورد لە ڕووسیە و ناوچەکانی سۆڤیەتی پێشوو دەژین، کەوابوو دەبێ سیاسەتێک وەپێش بگرین کە نەبینە بەشێک لە لایەنەکان، بەڵکوو بەهرەی بەهینەیی لە کێشەکانیان وەرگرین و ستراتیژیی نەتەوایەتی خۆمان سەربەخۆیانە بەرەو پێش بەرین. تێبینی: ناوەرۆکی وەڵامەکان بیروڕای ڕێزدار حەقییە و کوردستان لێی بەرپرسیار نیە.
<urn:uuid:b394241e-877f-42f8-b066-8eff1fda45e0>
CC-MAIN-2017-13
http://www.kurdistanmedia.com/sorani/dreje/27024
2017-03-27T22:28:24Z
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2017-13/segments/1490218189534.68/warc/CC-MAIN-20170322212949-00609-ip-10-233-31-227.ec2.internal.warc.gz
ckb
0.854386
Arab
14
{"ckb_Arab_score": 0.8543856739997864, "sdh_Arab_score": 0.10860806703567505, "hac_Arab_score": 0.0369773805141449}
كاربه‌ده‌سـتانی عێراقی ده‌ڵێن ڕێبه‌ری كوژراوی ئه‌لقاعیده له عێراق ئه‌بو موسعه‌ب ئه‌لزه‌رقاوی له شـوێنـێـكی ئاشـكرا نه‌كراو له عێراق نێژرا. ڕۆژی یه‌كشه‌ممه، ڕاوێژكاری ئاسایشی نیـشـتیمانی عێراقی موه‌فه‌ق ئه‌لڕوبێـعی ئه‌م ڕاگه‌یاندنه‌ی دا. له‌شـكری ئه‌مریكیش ئه‌م هه‌واڵه‌ی پـشـتڕاست كرده‌وه به‌ڵام هیچ زانیاری زیاتری له باره‌یه‌وه نه‌دا. ڕێبه‌ری ئه‌لقاعیده ئوسامه بن لادن و هه‌روه‌ها خێزانه‌كه‌ی داوایان كردبوو لاشه‌كه‌ی بگه‌ڕێنرێته‌وه بۆ وڵاته‌كه‌ی ئوردن و له‌وێ بنێژرێت. حكومه‌تی ئوردنیش ئه‌و داوایه‌ی ڕه‌تـكردۆته‌وه له‌به‌ر هۆی ئاسایشی. هاوكات، ڕۆژی یه‌كشه‌ممه توندوتیژی له عێراق به‌رده‌وام بوو. كاربه‌ده‌سـتانی عێراقی ده‌ڵێن 3 كه‌س كوژراوه و به‌لایه‌نی كه‌م 8 ی دیكه‌ش بریندار بوون له هێرشـێـك به ئۆتۆمبیلێـكی بۆمبڕێژكراو له ناوه‌ڕاستی به‌غدا. په‌یامنێری به‌شی كوردیش له‌شاری كه‌ركوك ده‌ڵێت 2 یاخیبوو له شارۆچـكه‌ی ڕه‌شـاد له باشوری كه‌ركوك كوژران. هه‌وه‌ها ده‌ڵێت بۆمبـێـكی لاڕێ به ماشـێـنێـكی له‌شـكری ئهمریـكیدا ته‌قیوه‌ته‌وه له شاری كه‌ركوك و بۆته هۆی بریندار بوونی 3 سه‌ربازی ئه‌مریكی، له‌شـكری ئه‌مریكیش هیچ قسه‌یه‌كی له‌و باره‌یه‌وه نه‌كردووه. له ڕووداوێـكی جیادا و له به‌غدا پـۆلیسی عێراقی ده‌ڵێت په‌رله‌مانتارێـكی شیعه، ئه‌یاد جه‌مال ئه‌لدین له په‌لامارێـكی تیرۆریستی ڕزگاری بوو پاش ئه‌وه‌ی یاخیبوان شـكسـتیان هێنا له كوشـتنی به بۆمبێـكی لاڕێ كاتێـك له ماڵه‌كه‌ی خۆی له گه‌ڕه‌كی كه‌ڕاده هاتۆته ده‌رێ. ئه‌مه دووهه‌مین هێرشه كه له‌ماوه‌ی دوو ڕۆژدا له دژی په‌رله‌مانتارانی عێراقی ڕویداوه. شه‌ممه‌ش چه‌ند چه‌كدارێـك په‌رله‌مانتارێـكی ژنی سوونیـیان له‌گه‌ڵ حه‌وت له پاسه‌وانه‌كانی له گه‌ڕه‌كی شه‌عبی به‌غدا ڕفاند. گروپی عه‌ره‌بی سوونه‌ی ناو په‌رله‌مان ڕۆژی یه‌كشه‌ممه هه‌ڕه‌شه‌یان كردووه به‌وه‌ی مان ده‌گرن تا ئه‌و ئه‌ندامه‌یان ئازاد ده‌كرێت.
<urn:uuid:85b60a2d-1dfc-482e-b6ce-1ed3b4b9eb26>
CC-MAIN-2017-13
http://www.dengiamerika.com/a/a-58-2006-07-02-voa4-89187067/946768.html
2017-03-30T22:45:12Z
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2017-13/segments/1490218203536.73/warc/CC-MAIN-20170322213003-00004-ip-10-233-31-227.ec2.internal.warc.gz
ckb
0.990328
Arab
9
{"ckb_Arab_score": 0.9903284311294556}
واشنتۆن پۆست : ئۆباما ھۆکاری لەدەستدانی سەرکردایەتی ئەمریکایە باراک ئۆباما سەرۆکی ئەمریکا کە ماوەی دوو خولی سەرۆکایەتی یەک لە دوای یەکە سەرۆکایەتی ئەمریکا دەکات لە ماوەی ٨ ساڵی رابردودا زۆرترین رەخنەی ئاراستە کراوە بە تایبەت لەو سیاسەتە دەرەکییەی کە لەو ماوەیەدا پەیرەوی کردووە. رۆژنامەی "واشنتۆن پۆست "ی ئەمریکی لە وتارێکدا ئۆبامای تۆمەتبار کردووە بەوەی کە ئەمریکا بەھۆی ئەوەوە سەرکردایەتی لە جیھاندا لە دەستداوە. رۆژنامە ئەمریکییەکە کۆبوونەوەکەی ئەم دواییەی ئێران و تورکیا و روسیای بە نمونە ھێناوەتە کە لە مۆسکۆ لەبارەی قەیرانی سوریاوە بەرێوەچوو لەوبارەیەوە نوسیویەتی کە ئەو کۆبوونەوەیە بێ ئامادەیی ئەمریکا بەرێوەچوو و تەنانەت ھیچ کام لەو سێ وڵاتە دا‌واشیان لە ئەمریکا نەکرد کە ئامادەی کۆبونەوەکە بێت. واشنتۆن پۆست وتەیەکی "وینستون چەرچڵ"ی بە بیر خوێنەراندا ھێناوەتەو نوسیویەتەی چەرچڵ کاتێک بووە سەرۆک وەزیری بەریتانیا وتی ئەو پۆستەی وەرنەگرتووە بۆ ئەوەی ببێتە ھۆکاری لەبەریەک ھەڵوەشانی ئیمپراتۆریەتی بەریتانیا ، نوسیویشیەتی دەبوو ئۆباما وانەیەک لەو وتەیەی چەرچڵەوە وەربگرێت و رێگە بەوە نەدات کە ئەمریکا بەبەرچاوی جیھانەوە سەرکردایەتی لەدەست بدات . واشنتۆن پۆست ئاماژەی بۆ رەوشی حەلەب کردووە و نوسیویەتی روسیا ئەوەی ویستی لە حەلەب بۆ بەرژەوەندی رژێمەکەی بەشار ئەسەد کردی و لەبەرامبەریشدا ئەمریکا ھیچی پێنەکرا ، تەنانەت لانی کەم نەشیتوانی ناوچەیەکی ئارام بۆ سەدان ھەزار کەسی سوریا دروست بکات کە رۆژانە لەلایەن رژێمەکەی ئەسەدەوە بە بەرمیلی بۆمبرێژ کراو بۆردومان دەکران . واشنتۆن پۆست ئاماژەی بۆ ئەوە کردووە کە ئۆباما ترسی ھەبووە لە دەستوەردان لە کاروباری وڵاتێکی تری خۆرھەڵاتی ناوەراست چونکە پێشتر ئەمریکا ئەزمونێکی تاڵی لەگەڵ عێراق و لوبنان ھەبووە و رەنگە ئۆباما نەیوستبێت کە خۆی لە زۆنگاوێکی تری خۆرھەڵاتی ناوەراست بدات . سەرباری ئەوەش دەبوو بۆ رێگری کردن لە رشتنی خوێنی ھاوڵاتیانی مەدەنی و بەرەنگاربوونەوەی قەیرانی ئەو ھەزاران کۆچبەرەی کە رویان لە ئەوروپا کرد و ئێستا مەترسین بۆ ئاسایشی ئەو کیشوەرە دەبوو شتێکی بکردایە ، لە کۆتایشدا نوسیویەتی پێشەنگی و سەرکردایەتی ئەمریکا گرنگە بۆ پاراستنی ئاشتی لە جیھاندا .ئەم بابەتە 137 جار بینراوە
<urn:uuid:e866c4a1-3910-4768-acb6-2b8473bb5570>
CC-MAIN-2017-13
https://mtmana.com/?p=18632
2017-03-26T14:51:15Z
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2017-13/segments/1490218189242.54/warc/CC-MAIN-20170322212949-00250-ip-10-233-31-227.ec2.internal.warc.gz
ckb
0.918663
Arab
9
{"ckb_Arab_score": 0.9186633825302124, "sdh_Arab_score": 0.07269987463951111}
ڤلادیمیر پـوتنی سه‌ره‌ک وه‌زیرانی رووسیا هێرشی زاره‌کی ده‌کاته سه‌ر وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا و ناوبراو واشنتن به هاندانی ئۆپۆزسیۆنی رووسی تاوانبارده‌کات. له‌و باره‌یه‌وه ئه‌مڕۆ به‌ڕێز پـوتن گوتی تێبینه‌یه‌کانی هێله‌ری کلنتنی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریکا ئاماژه‌یه‌کی به نه‌یارانی داوه. ئه‌مڕۆ هێله‌ری کلنتن ڕایگه‌یاند و گوتی هه‌ڵبژاردنه‌کانی په‌رله‌مانی رووسیا نه ئازاد و نه ڕه‌وایانه بوون، هه‌ربۆیه ئه‌نجامه‌کانی بوونه مایه‌ی هێنانه گۆڕی نیگه‌رانی جدی. ئه‌وه‌ی شایانی باسه، ڕابه‌رانی ئۆپۆزیسیۆن له رووسیا سه‌رپه‌رشتی 3 رۆژی خۆپیشاندانی ناڕه‌زاییان کردووه، بۆ ئه‌وه‌ی نائومێدی خۆیان له‌سه‌ر هه‌ڵبژاردنه‌کان ده‌ربـبڕن. چاودێرانی نێونه‌ته‌وه‌ی ده‌ڵێن پرۆسه‌ی ده‌نگدانه‌که‌ی په‌رله‌مانی رۆژی یه‌کشه‌ممه‌ی رابردووی رووسیا متمانه‌ی له ده‌ستدا به‌هۆی ده‌نگۆی زۆری پڕکردنی سندوقه‌کانی ده‌نگدان له به‌رژه‌وه‌ندی حیزبی سه‌ره‌ک وه‌زیران و هه‌روه‌ها کاری گزی و فێڵکردن. ئه‌وه‌ی شایانی گوتنه، میخایل گۆرباچۆڤی سه‌رۆکی پێشووی رووسیا داوای کردووه ده‌نگدانه‌که‌ی په‌رله‌مانی هه‌ڵبوشێندرێته‌وه و سه‌رله‌نوێ ده‌نگدانێکی تر ئه‌نجامبدرێت. ناوبراو ئاماژه‌ی ئه‌وه‌یدا که ئه‌نجامه‌کانی هه‌ڵبژاردنه‌کانی په‌رله‌مانی ڕه‌نگدانه‌وه‌ی خواستی هاوڵاتیانی رووسی تیدا نیـیه. دوێنێ 50 هه‌زار له هێزه‌کانی پۆلیس به پاڵپشتی هه‌لیکۆپته‌ر پاسه‌وانی جاده و بانه‌کانی مۆسکۆی پایته‌ختیان کرد و وه‌ک پـیشاندانی توانا و بازویان، 50 که‌سیان له خۆپـیشانده‌ران ده‌ستگیر کرد. هه‌روه‌ها به‌رپرسانی ئاسایشی ده‌ڵێن له شه‌وی پێشتردا له میانه‌ی خۆپیشاندانی مۆسکۆی پایته‌ختدا 550 که‌سیان ده‌ستگیر کردبوو.
<urn:uuid:74329406-5364-42e4-b80a-d2c1e141f90c>
CC-MAIN-2017-13
http://www.dengiamerika.com/a/russia-election-8dec11-135244303/977853.html
2017-03-26T03:40:49Z
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2017-13/segments/1490218189092.35/warc/CC-MAIN-20170322212949-00195-ip-10-233-31-227.ec2.internal.warc.gz
ckb
0.997065
Arab
14
{"ckb_Arab_score": 0.9970650672912598}
سـامان ڕهسـوڵپور ڕۆژنامه‌نووس و پارێزه‌ری مافه‌کانی مرۆڤ له گفتوگۆیه‌کدا له‌گه‌ڵ هاوکارمان جانی دیلان ده‌ڵێت په‌یداکردنی ئامارێـک سه‌باره‌ت به زیندانیان و به تایبه‌تی سـیاسیـیه‌کان له ئێراند کارێـکی زۆر سه‌خته چونکه ئه‌و وڵاته دان به‌وه‌دا نانێت زیندانیانی سـیاسی هه‌یه. ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی گفتوگۆكه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 19:28 خوله‌كه.
<urn:uuid:50212033-c1f3-4be8-9c3f-b55ec94b3261>
CC-MAIN-2017-13
http://www.dengiamerika.com/a/a-58-2009-05-24-voa3-89226782/953943.html
2017-03-29T01:35:57Z
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2017-13/segments/1490218190134.67/warc/CC-MAIN-20170322212950-00255-ip-10-233-31-227.ec2.internal.warc.gz
ckb
0.990506
Arab
8
{"ckb_Arab_score": 0.9905061721801758}
به بۆنه‌ی بیستهه‌مین سـاڵیادی کۆچکردنی سـیاسه‌تمه‌دار و ڕۆشـنبیری کورد دکتۆر نوره‌دین زازا ڕۆژی شه‌ممه‌ی ڕێـکه‌وتی 21 ی مانگی سێ کۆنفرانسێـکی زانسـتی له به‌رلینی پایته‌ختی ئه‌ڵمانیا سـازکرا. له‌و باریه‌وه هاوکارمان ده‌خیلی شه‌ممۆ گفتوگۆی له‌گه‌ڵ ڕۆژنامه‌نووس سیروان حه‌جی به‌رکۆ به‌رپـرسی ماڵبه‌ڕی عاموده(amude.com) کردووه، ده‌توانن گوێبیسـتی بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 5:20 خوله‌كه.
<urn:uuid:289895a4-380e-47c6-a2fc-7d0f2c2adcce>
CC-MAIN-2017-13
http://www.dengiamerika.com/a/a-58-2009-03-23-voa1-89230057/954466.html
2017-03-31T00:40:52Z
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2017-13/segments/1490218205046.28/warc/CC-MAIN-20170322213005-00295-ip-10-233-31-227.ec2.internal.warc.gz
ckb
0.980044
Arab
8
{"ckb_Arab_score": 0.9800444841384888, "hac_Arab_score": 0.01135389693081379}
به تۆمه‌تی هه‌وڵـدانی پـزیشـکێـکی به‌ریتانی به ڕه‌چه‌ڵه‌ک عێراقی بۆ ئه‌نجامدانی هێرشی تێرۆرکاری له له‌نده‌ن و هه‌روه‌ها له شـاری گلاسکۆ دادگایه‌ک له له‌نده‌ن حوکمی به لای که‌م 32 سـاڵ زیندانی به‌سه‌ر پـزیشـکهکهدا داوه. دادوه‌ری داگاکه ڕۆژی چوارشه‌ممه حوکمه‌که‌ی به‌سه‌ر بیلال عه‌بدوڵڵای ته‌مه‌ن 29 سـاڵان ڕاگه‌یاند. له ده‌مێـکی پـێشـتری ئه‌م هه‌فته‌یه‌دا دادگاکه بۆی ئاشـکرابوو بیلال عه‌بدوڵڵا به پـیلانگێڕی و هه‌وڵی کوشـتارکاری و هه‌روه‌ها ته‌قاندنه‌وه تۆمه‌تبارکرا. سه‌باره‌ت به دۆزه‌ی ناوبراو داواکارانی گشـتی به‌ریتانی گوتیان بیلال عه‌بدوڵڵا و هاوکارێـکی به‌شـداربوو له تاوانه‌کان به ناوی که‌فیل ئه‌حمه‌د له مانگی شه‌شی سـاڵی 2007 دا دوو بۆمبیان له ناو جه‌رگه‌ی له‌نده‌ندا چاندبوو، به‌ڵام پـۆلیس پـێداڕاگهیشت و به‌ر له‌وه‌ی بته‌قێته‌وه بۆمبه‌کانی پـوچه‌ڵ کردبۆوه. به ڕۆژێـک دوای ئه‌م هه‌وڵه‌یان هه‌ردوو ناوبراو به ئۆتۆمبیلێـکی جۆری جیپ پـڕ له ته‌قه‌مه‌نی چووبوون بۆ فڕۆکه‌خانه‌ی گلاسـکۆ و خۆیان کێشـابوو به ده‌روازه‌ی چوونه ناوه‌وه‌ی فڕۆکه‌خانه‌که و ده‌رئه‌نجام ئاگر که‌وتبۆوه و پـۆلیس ده‌سـتبه‌جێ بیلال عه‌بدوڵڵای ده‌سـتگیرکردبوو و که‌سی دووه‌م واته که‌فیل ئه‌حمه‌د که موسـڵمانێـکی هیندی بوو ئه‌وه‌ی به سه‌ختی سـووتابوو دوای مانگێـک له ئاکامی سـووتاویـیهکهی له نه‌خۆشـخانه ده‌مرێت.
<urn:uuid:52313242-99ed-4143-b933-2f4fad18a090>
CC-MAIN-2017-13
http://www.dengiamerika.com/a/a-58-2008-12-17-voa6-89222617/953121.html
2017-03-29T15:24:34Z
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2017-13/segments/1490218190753.92/warc/CC-MAIN-20170322212950-00600-ip-10-233-31-227.ec2.internal.warc.gz
ckb
0.998051
Arab
8
{"ckb_Arab_score": 0.9980509877204895}
ڕۆژی کورد: بەپێی هەندێک هەواڵی بڵاوبۆوە، قوتابخانەی بنەڕەتیی فەرزاد کەمانگەر کە لە باژێڕی دیاربەکر، بە زمانی کوردی خەریکی پەروەردەی قوتابیانی کورد بوو، لە لایەن دەوڵەتی تورکەوە، داخراوە. ئەرک پێ ئەسپێردراوانی دەوڵەتی تورک، ڕۆژی چوارشەممەی ڕابردوو، سەردانی قوتابخانەی فەرزاد کەمانگەریان کردووە و بە وتەی خۆیان هەندێ لێکۆڵینەوەیان ئەنجام داوە و دواتر ڕاپۆرتێکیان ڕادەستی بەرپرسانی دەوڵەت کردووە. لەو ڕاپۆرتەدا گوتراوە: "لە قوتابخانەی فەرزاد کەمانگەر، بەپێچەوانە و دژ بە یاسای بنەڕەتی، قوتابیەکان پەروەردە دەکرێن". بەوپێیەش، بەڕێوەبەرایەتی نەتەوەیی تورک لە دیاربەکر، داوای داخرانیئەو قوتابخانەیەی کردووە و داواکارییەکی لەمبارەوە داوە بە پارێزگای دیاربەکر و ئەویش فەرمانی داخرانی ئەو قوتابخانەیەی دەرکردووە. قوتابخانەی بنەڕەتیی فەرزاد کەمانگەر. ساڵی 2013 دامەزراوە و تێیدا 60 قوتابی لە پۆلی یەک و 50 قوتابی لە پۆلی دوو و 63 قوتابی لە پۆلی سێهەمی بنەڕەتیدا دەرسیان دەخوێند. ئەو قوتابخانەیە لە ناوچەی ڕزان ـی دیاربەکرد و لە سەرەتای ئەمساڵی خوێندنەوە خەریکی پەروەردەی قوتابیانی تەمەن ٥ تا ١١ ساڵان بوو و ١٨ مامۆستاش تێیدا وانەیان دەوتەوە. داخرانی ئەو قوتابخانەیە، درێژکراوەی سیاسەتی بە یەک نەتەوە کردنی تورکیە و لەناوبردنی دژبەرانی ڕژیم ئەردۆغان ـە کە بەتایبەتی لە دوای کودەتا بە ئەنجام نەگەیشتووەکەی ئەمساڵ دەستی پێکردووە و چڕتر بۆتەوە.
<urn:uuid:359d962b-aed0-45ff-8b82-a9c4bbba2b11>
CC-MAIN-2017-13
http://www.rojikurd.net/qutabxanez-ferzad-kemanger-plomp-kra/
2017-03-23T04:12:05Z
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2017-13/segments/1490218186774.43/warc/CC-MAIN-20170322212946-00180-ip-10-233-31-227.ec2.internal.warc.gz
ckb
0.937013
Arab
17
{"ckb_Arab_score": 0.9370132088661194, "hac_Arab_score": 0.045445363968610764, "sdh_Arab_score": 0.01754414476454258}
له پاش ئازاد کردنی شاری تکریت کاربه‌ده‌ستانی عێراقی داوای پاراستنی ماڵوموڵکی خه‌ڵکی ده‌که‌ن، له هه‌مان کاتیش‌دا کاربه‌ده‌ستێکی سوننه ده‌ڵێت ئه‌م کردارانه لاپه‌ڕه‌یه‌کی ڕه‌شه و کاردانه‌وه‌ی خۆشی ده‌بێت. ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای که‌رکوک ئاوات محه‌مه‌د ئه‌مین له گفتوگۆیه‌کدا له‌گه‌ڵ ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا ده‌ڵێت حه‌شدی شه‌عبی جێگای له‌شکری عێراقی گرتووه‌ته‌وه سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی حکومه‌تی عێراق 100 ملیار دۆلاری بۆ دروست کردنی له‌شکرێکی نیشتیمانی خه‌رج کردووه. گوتیشی حه‌شدی شه‌عبی چه‌ند سیفه‌تێکی هه‌یه که هێزێکی به بیروباوه‌ڕی مه‌زهه‌بییه و له هیچ لایه‌نێكیشه‌وه کۆنتڕۆڵ ناکرێت بۆیه زۆر ئاساییه کرداری تۆڵه سه‌ندنه‌وه بکه‌ن که ئه‌مه‌ش جێگای مه‌ترسییه.
<urn:uuid:1799d0e8-9b24-472c-b27f-7152f1ff36ac>
CC-MAIN-2017-13
http://www.dengiamerika.com/a/2705912.html
2017-03-27T04:48:46Z
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2017-13/segments/1490218189403.13/warc/CC-MAIN-20170322212949-00550-ip-10-233-31-227.ec2.internal.warc.gz
ckb
0.994314
Arab
13
{"ckb_Arab_score": 0.9943135976791382}
به‌ڕێز حامیدی ده‌ڵێت سه‌باره‌ت به پێشێل‌کرانی مافی مرۆڤ له ئێران، سه‌رۆک ئۆباما گوشار بۆ سه‌ر ئیران ناهێنێت. حه‌سه‌ن روحانی له وتاری خۆی بۆ کۆبوونه‌وه‌ی گشتی ی‌و ئێن له پێوه‌ندی ڕێککه‌وتنی ناو‌کی گوتی که قۆناخێکی نوێ له پێوه‌ندی نێوان ئێران و ئه‌مه‌ریکا ده‌ستی پێکردوه. سه‌باره‌ت به قسه‌کانی ناوبراو کاک جه‌عفه‌ر حامیدی ئه‌ندامی پێشووی ڕێبه‌رایه‌تی حیزبی دێمۆکڕات ده‌ڵیت که ئه‌گه‌ر به شێوه‌یه‌کی گشتی چاو له پرۆسه‌که بکه‌ین بێجگه له ئه‌و پرۆتۆکوله تیئۆری یه که دیار نیه به کرده‌وه چه‌ندی جێ ده‌بێت یان نا، تا ئێستا شتیکی ئه‌وتۆ له نیوان ئه‌مه‌ریکا و ئێران دا ڕووی نه‌داوه. هه‌روه‌ها به‌ڕێز حامیدی له پێوه‌ندی کارنامه‌ی مافه‌کانی مرۆڤی ئێران جه‌خت ده‌کات که ئۆباما هیچ ئاوڕێکی له سه‌ر مافی مرۆڤ و له سه‌ر پاراستی ئازادی و گوشار خستنه سه‌ر ئیران نه‌داوه و هیچ پرۆگرامێکی له ئه‌م باره‌وه بۆ ڕاگه‌یه‌نه گشتی یه‌کانی جیهانی نه‌بووه.
<urn:uuid:99f26dd4-48b0-4bd9-b792-1ff070f61834>
CC-MAIN-2017-13
http://www.dengiamerika.com/a/2985780.html
2017-03-23T06:32:14Z
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2017-13/segments/1490218186780.20/warc/CC-MAIN-20170322212946-00515-ip-10-233-31-227.ec2.internal.warc.gz
ckb
0.999042
Arab
13
{"ckb_Arab_score": 0.9990423917770386}
بڕیاره له 20 ی مانگی یه‌کی سـاڵی داهاتوو باراک ئۆبامای دیموکرات سوێندی سه‌رۆکایه‌تی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا بخوات و هه‌موو ده‌سه‌ڵاته‌کان له سه‌رۆک جۆرج بوشی کۆماری وه‌ربگرێته‌وه. ئێسـتا جیهان به گشـتی و ناوچه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست به تایبه‌تی له چاوه‌ڕێی ئه‌وه‌دان بزانن هه‌ڵوێسـتی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی نوێی ئه‌مریکا به کرده‌وه به‌رامبه‌ر به مه‌سه‌له‌کان چۆن ده‌بێت. له‌و باره‌یه‌وه هاوکارمان ده‌خیلی شه‌ممۆ گفتوگۆی له‌گه‌ڵ دکتۆر شـێرکۆ عه‌باس سه‌رۆکی ئه‌نجومه‌نی نیشـتیمانی کوردسـتانی سوریا سـازکردووه، ده‌توانن گوێبیسـتی بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیه‌ی سه‌ره‌وه، ماوه‌كه‌ی 5:43 خوله‌كه.
<urn:uuid:48dc6b90-a848-4b70-955c-3183b78f700f>
CC-MAIN-2017-13
http://www.dengiamerika.com/a/a-58-2008-11-11-voa8-89220597/952722.html
2017-03-23T06:18:50Z
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2017-13/segments/1490218186780.20/warc/CC-MAIN-20170322212946-00515-ip-10-233-31-227.ec2.internal.warc.gz
ckb
0.998087
Arab
8
{"ckb_Arab_score": 0.9980869293212891}
ڕۆژی دووشه‌ممه ناوه‌ندی نێونه‌ته‌وه‌یی وودرۆ وڵـسن له واشـنتنی پایته‌خت به به‌شـداری چوار كه‌سی شـاره‌زا میوانداری كۆنفرانسـێـكی كرد له‌سه‌ر به‌ره‌وپـێشـچوونی سـیاسی ئه‌م دوایـیانه‌ی كێشه‌ی كورد له توركیا. هه‌رچه‌نده كۆنفرانسه‌كه بۆ باسـكردنی كێشه‌ی كورد له توركیا ته‌رخان كرابوو، ولێ دواترین به‌ره‌وپـێشـچوونی نێوان توركیا و عێراق و به تایبه‌تی سه‌ركردایه‌تی هه‌رێمی كوردسـتان باڵی كشـانده سه‌ر بابهتهكان. هاوكارمان ئه‌حمه‌د بارزانی ئاماده‌ی ئه‌و كۆنفرانسه بووه و ڕاپـۆرتێـكی له‌سه‌ر ئاماده‌كردووه و ده‌توانن گوێبیسـتی بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیه‌ی سه‌ره‌وه، ماوه‌كه‌ی 6:54 خوله‌كه.
<urn:uuid:45dfdcf8-6727-4683-84dd-bbe25266b6ae>
CC-MAIN-2017-13
http://www.dengiamerika.com/a/a-58-2008-03-05-voa3-89221242/952836.html
2017-03-28T04:33:01Z
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2017-13/segments/1490218189667.42/warc/CC-MAIN-20170322212949-00615-ip-10-233-31-227.ec2.internal.warc.gz
ckb
0.947041
Arab
8
{"ckb_Arab_score": 0.9470405578613281, "sdh_Arab_score": 0.049276966601610184}
له‌شـکری ئۆکرانیا ده‌ڵێت له ماوه‌ی ڕۆژی ڕابردوو له ڕۆهه‌ڵاتی وڵات 8 سه‌رباز کوژراون و 34 سه‌بازی دیکه بریندابوون، ئه‌مه‌ش سه‌ره‌ڕای ئه‌و ئاگربه‌سـته‌ی ڕۆژی پـێنجشه‌ممه هه‌ر یه‌ک له ڕێبه‌رانی ئۆکرانیا و ڕووسیا و فه‌ڕه‌نسا و ئه‌ڵمانیا له شاری مینسکی پایته‌ختی بیلاڕووسیا پـێی گه‌یشتن و بڕیاره ڕۆژی یه‌کشه‌ممه بچێته قۆناغی جێبه‌جێکردنه‌وه. کاربه‌ده‌سـتانی له‌شـکری ده‌ڵێن شه‌ڕه‌کان زۆر قورس بوون له ده‌وروبه‌ری شارۆچکه‌ی دێبالتسێڤ که شوێنێـکی گرنگه به‌و پـێـیه‌ی هێڵێـکی ئاسنی سه‌ره‌کی تیایدا تێپه‌ڕ ده‌بێت. جێی ئاماژه‌یه ڕێبه‌رانی ئه‌و چوار وڵاته له پاش 16 کاژمێر له وتووێژی به‌رده‌وام به‌و ڕێـکه‌وتنه گه‌یشتن. جگه له ئاگربه‌سته‌که بڕیاریشه هێزه‌کان له نزیک سنووری ڕووسیاوه بکشێنه‌وه و ده‌سـتگیرکراوه‌کان ئاڵوگۆڕبکرێن. بان کی مون سـکرتێری گشـتی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان ده‌سـتخۆشی له ڕێبه‌رانی هه‌ر چوار وڵات کرد به‌و ڕێکه‌وتنه‌ی پـێی گه‌یشتوون. گوتی پـێشبینی ده‌کات هه‌موو لایه‌نه‌کان پابه‌ندی بن. فڕانسوا ئۆلاند سه‌رۆکی فه‌ڕه‌نسا ئه‌ویش له‌م باره‌یه‌وه گوتویه‌تی ئه‌گه‌ربێت و ڕێکه‌وتنه‌که جێبه‌جێ بکرێت، ئه‌وا ده‌رفه‌ت ده‌بێت به چاره‌سه‌ریـیه‌کی سیاسی گشـتی بگه‌ن. به‌ڵام ئه‌نگێلا مێرکڵ ڕاوێژکاری ئه‌ڵمانیا هیوایه‌کی که‌می به سه‌رگرتنی ڕێکه‌وتنه‌که هه‌یه و گوتی " هیچ گومان له‌وه‌دا نیـیه کارێـکی ئێجگار زۆر ماوه بکرێن بۆ ئه‌وه‌ی ئاشتیـیه‌کی به‌رده‌وام سه‌قامگیرببێت."
<urn:uuid:c10c3166-bcc3-466b-8d09-9004078e3c7c>
CC-MAIN-2017-13
http://www.dengiamerika.com/a/2642836.html
2017-03-29T03:27:25Z
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2017-13/segments/1490218190181.34/warc/CC-MAIN-20170322212950-00635-ip-10-233-31-227.ec2.internal.warc.gz
ckb
0.998849
Arab
12
{"ckb_Arab_score": 0.9988494515419006}
دوێنێ له مه‌راسیمێك له به‌غدا دا ده‌ستووری كاتی بۆ عێراق مۆر كرا و له ژماره‌یه‌كی زۆر له شاره‌كانی كوردستانی عێراق به‌م بۆنه‌یه‌وه شای و ئاهه‌نگ گێڕا. به‌ڵام به داخه‌وه له شاری كه‌ركوكی فره نه‌ته‌وه‌ی سێ كه‌س گیانیان له ده‌ست دا و به ده‌یان كه‌سی تریش بریندار بون به هۆی ته‌قه‌ی خۆشیه‌وه. بۆ گوێ گرتن له ته‌واوی ئه‌م ڕاپۆرته، ده‌توانیت له‌م فایله ده‌نگییه‌ی لای به‌شی سه‌ره‌وه‌ی ئه‌م لاپه‌ڕه بده‌یت.
<urn:uuid:a7a8ce0b-471e-4c7f-b1d3-8269493aca25>
CC-MAIN-2017-13
http://www.dengiamerika.com/a/a-58-a-2004-03-09-3-1-89162992/942672.html
2017-03-24T10:20:15Z
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2017-13/segments/1490218187792.74/warc/CC-MAIN-20170322212947-00160-ip-10-233-31-227.ec2.internal.warc.gz
ckb
0.999314
Arab
11
{"ckb_Arab_score": 0.9993135929107666}
پرسی سه‌ربه‌خۆیی كوردستان و جیابوونه‌وه له عێراق، یه‌كێكه له گه‌رمترین پرسه‌كانی ناوچه‌كه و دنیا له عێراقی دوای داعش، كورد له زۆرینه‌ی كۆڕ و كۆبوونه‌وه‌كاندا به ئاشكرا باس له‌و ئامانجه‌ی ده‌كات. دۆخه‌كه له ناوه‌خۆی عێراقیش به‌ره‌و گونجان هه‌نگاوی ناوه و ژماره‌یه‌كی به‌رچاو له كه‌سایه‌تییه‌كانی عێراق له‌م دیڤچوونهدا "سه‌ربه‌خۆیی به مافی ره‌وای كورد ده‌بینن و ته‌نانه‌ت له دژیشی ناوه‌ستنه‌وه". داعش حوزه‌یرانی 2014 رووی كرده عێراق و به‌شێكی زۆری خاكه‌كه‌ی داگیر كرد، كوردستانیش كه‌وته به‌ر هێرشی داعش و هه‌رزوو به‌رپه‌رچی دایه‌وه, ئازایی پێشمه‌رگه و گه‌یشتن به مافی ده‌وڵه‌تبوون دوو پرسن كه به‌رده‌وام له دنیادا ده‌ورووژێنرێن بۆ دوای داعش. حه‌بیب ته‌رفی په‌رله‌مانتاری ئه‌نجوومه‌نی باڵای ئیسلامی له عێراق به"وشه"ی راگه‌یاند، مافی چاره‌ی خۆنووسین مافێكی ره‌وایه بۆ كورد و كه‌سیش نكوڵی لێ ناكات، به‌ڵام پێویسته روون بێت و له‌سه‌ر حیسابی كه‌سانی تر نه‌بێت و سوود له لاوازیی حكوومه‌تی به‌غدا وه‌رنه‌گیرێت بۆ سه‌پاندنی رێككه‌وتنێكی دیاریكراو. زیاتر گوتی "راسته پرسی سه‌ربه‌خۆیی هه‌رێم له به‌غدا یه‌كلا ده‌كرێته‌وه، به‌ڵام خواستی نێوده‌وڵه‌تیش هه‌ن كه ئه‌و پرسه زیاتر یه‌كلا ده‌كه‌نه‌وه، بۆ نموونه هه‌ردوو ده‌وڵه‌تی ئێران و توركیا كه كوردستان كه‌وتووه‌ته ناوده‌میانه‌وه به‌و پرسه رازی ده‌بن یان نا، راسته ده‌وڵه‌ت مافی كورده، به‌ڵام ویستی نێوده‌وڵه‌تی پێویسته، بۆیه ده‌بێت به هێواشی روو بدات، ئه‌وه مافه، به‌ڵام هه‌ندێك جار ئاسان ده‌ست ده‌كه‌وێت و هه‌ندێك جار به ئه‌سته‌م". "ئه‌گه‌ر هه‌رێم بیه‌وێت ببێته ده‌وڵه‌ت كه ئه‌وه‌یان كارێكی خوازراوه و یه‌كێكه له مافه‌كانی كورد، پێویسته له‌سه‌ریان له‌ناو په‌رله‌مانی عێراق راشكاوانه بڵێن، ئێمه ده‌وڵه‌تمان ده‌وێت و ئه‌وكات ئێمه‌ش به هه‌موو هێزمان چهپڵهبارانیان ده‌كه‌ین" ته‌رفی وای گوت. لای خۆیه‌وه میسال ئالووسی په‌رله‌مانتار و كه‌سایه‌تیی ناسراوی عێراق بۆ "وشه" ئه‌وه‌ی خسته ڕوو كه پێی وایه مافی چاره‌ی خۆنووسین پێوه‌سته به كورد خۆیانه‌وه، بۆیه بوونی شاندێكی هاوبه‌شی كوردی و سه‌ردانیكردنی به‌غدا بۆ باسكردنی ئه‌و پرسانه كارێكی ئاسایی و نموونه‌یییه. به‌ڵام ئالووسی ئه‌وه‌ی ناشارێته‌وه كه "له راستیدا ترسم له‌و شانده و له هاوڕێكانیشم له به‌غدا هه‌یه كه ده‌كه‌ونه ژێر كاریگه‌ریی وڵاتانی ناوچه‌كه له عه‌ره‌ب و ئێرانی و توركیایی، چونكه ئه‌وان له یهكبڕیاری كوردی ده‌ترسن، به‌تایبه‌تی كه لای كه‌س شاراوه نییه كه ناكۆكییه‌كانی كورد له نێوان خۆیاندا دروستكراوی ده‌ره‌كییه زیاتر له‌وه‌ی سروشتی و ناوخۆیی بێت". ماوه‌ی دوو ساڵه حزبه‌كانی كوردستان پێوه‌ندی خراپییان به‌رده‌وامی پێداوه و ئێسته دوو حزب نییه له‌سه‌ر پرسێك كۆك بن، به‌ڵام بۆ ده‌وڵه‌تی كوردستان هه‌موو كوردێك وه‌ك ئامانجی سه‌ره‌كی سه‌یر ده‌كات. محه‌مه‌د خالیدی سه‌ركرده له هاوپه‌یمانی موته‌حیدوون (سوننه) به"وشه"ی گوت، پرسی مافی چاره‌ی خۆنووسین له‌لایه‌ن گه‌لی كوردستانه‌وه بڕیاری له‌باره‌وه ده‌درێت و خۆیان پێوه‌ی پێوه‌ندارن له‌باره‌ی جیابوونه‌وه‌یان یان مانه‌وه‌یان له چوارچێوه‌ی عێراقدا، ئه‌وان سه‌یری به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی هه‌رێم ده‌كه‌ن كه ئاخۆ به‌بێ به‌غدا بۆیان باشتره یان بمێننه‌وه له عێراق. خالیدی ئه‌وه‌شی گوت "وه‌ك خۆم خۆشحاڵی گه‌لی كورد و هه‌ر پێكهاته‌یه‌كی تری گه‌لی عێراقم ده‌وێت، بۆیه به‌رژه‌وه‌ندی و خۆشی گه‌لی كورد له چیدا بێت، پیرۆزبایی‌یان لێ ده‌كه‌م، به‌ڵام پێویسته بگوترێ كه هه‌رێم و عێراق به ته‌نگژه‌یه‌كی ئابووریدا تێپه‌ڕ ده‌بن، بۆیه ئێسته به كاتێكی گونجاو نابینم بۆ جیابوونه‌وه، ئه‌گه‌رچی ئه‌و پرسه ستراتیجییه و پێویست به لێكۆڵینه‌وه‌ی رژد له‌لایه‌ن سه‌رانی هه‌رێم ده‌كات، پێویسته بڕیار بده‌ن ئاخۆ ئه‌وان ئاماده‌ن بۆ پڕكردنه‌وه‌ی ئه‌و بۆشایییه‌ی له نه‌بوونی ده‌وڵه‌تی ناوه‌ند دروست ده‌بێت، كاتێك بوونه ده‌وڵه‌ت قه‌ره‌بووی بكه‌نه‌وه، ئه‌وه‌ش بۆ ئه‌وه‌ی نه‌كه‌ونه ناو ته‌نگژه‌یه‌كی تر كه ببێته هۆی نووچخواردنی پڕۆژه‌كه‌یان به سه‌ربه‌خۆبوون و زیانگه‌یاندن به گه‌لی كورد". عوده‌ی خدران نوێنه‌ری حه‌شدی شه‌عبی له پارێزگای دیاله و قایمقامی پێشووی خاڵس، له‌باره‌ی سه‌ربه‌خۆیی كوردستان رای ده‌گه‌یه‌نێت كه عێراق به دۆخێكی سه‌ختی جه‌نگدا ده‌ڕوات و ئێسته جیابوونه‌وه‌ی هه‌ر لایه‌نێك، ده‌وڵه‌تی عێراق لاواز ده‌كات، بۆیه ئه‌گه‌ر دۆخی وڵات سه‌قامگیر بێت له رووی ته‌ناهی و ئابووری و سیاسییه‌وه، ئه‌وكات ده‌توانرێت به‌رێگه‌ی وتوێژ ئه‌و پرسه یه‌كلا بكرێته‌وه و بژاره جیاوازه‌كان تاوتوێ بكرێن وه‌ك سیسته‌می فیدراڵی و نامه‌ركه‌زییه‌ت. "به‌ڵام جیابوونه‌وه ئێسته و له‌ناو ئه‌و جه‌نگه سه‌خته‌ی هه‌یه، مایه‌ی لاوازكردنی حكوومه‌تی عێراقه، هه‌روه‌ها ره‌نگه ئه‌و پرسه سوودی لێ وه‌ربگیرێت بۆ نانه‌وه‌ی دووبه‌ره‌كیی تایفه‌یی و هۆزی كه ره‌نگه بۆ دووبهرهیهكی نه‌ته‌وه‌یی په‌ره بستێنێ، ئه‌وه‌ش ده‌مانگه‌یه‌نێته ئه‌نجامی خراپ، بۆیه خستنه‌ڕووی ئه‌و پرسه له‌مكاته‌دا په‌له‌كردنی تێدایه و كار له به‌هێزی و پایه‌ی عێراق له ناوچه‌كه‌دا ده‌كات" خدران بۆ "وشه" وای گوت. لای خۆیه‌وه یوونس هاشم سه‌ركرده له حزبی ئیسلامی عێراقی له‌وباره‌وه ده‌ڵێ، وه‌ك حزبی ئیسلامی هیچ رۆژێك به‌رهه‌ڵستی مافه‌كانی هه‌رێمی كوردستان‌مان نه‌كردووه، واته ئه‌گه‌ر مافی چاره‌ی خۆنووسین و سه‌ربه‌خۆیی له‌سه‌ر حسێبی پارچه پارچه‌كردن و لاوازكردنی ده‌وڵه‌ت نه‌بێت، ئه‌وه بێگومان وه‌ك حزبی ئیسلامی له دژی ناوه‌ستینه‌وه، چونكه باوه‌ڕمان به مافی ئازادی ژیان هه‌یه بۆ هه‌مووان، به‌ڵام له‌سه‌ر بنه‌مای دروستبوونی ململانێ له‌ناو عێراق نه‌بێت، كه زیانی بۆ هه‌مووان هه‌یه به‌تایبه‌تی له‌باره‌ی نوێنه‌رایه‌تی پێكهاته‌كان. هاشم نموونه‌ی ئه‌وه بۆ "وشه" دێنێته‌وه كه ره‌نگه سوننه به سه‌ربه‌خۆیی هه‌رێم له عێراق زیانیان پێ بگات. به‌ڵام دووپاتی كرده‌وه "ئه‌گه‌ر ئه‌وه بژاره‌ی كورد خۆیان بێت، ئه‌وه مافی خۆیانه و بڕیاری خۆیانه، واته وه‌ك حزبی ئیسلامی له دژی ئه‌و پرسه نین". زیاتر گوتی، بانگه‌شه‌كردن بۆ سه‌ربه‌خۆیی هه‌موو كاتێك كاریگه‌ریی ئه‌رێنی بۆ هه‌رێم هه‌یه، چونكه هه‌رێمی كوردستان سه‌نگی ئابووری و سیاسیی خۆی هه‌یه، بۆیه هه‌موو كاتێك كاریگه‌ریی نه‌رێنی بۆ عێراق هه‌یه و كاریگه‌رییه ئه‌رێنییه‌كه‌ی ته‌نیا بۆ هه‌رێم خۆیه‌تی، به‌ڵام پێویسته بگوترێت كه بوونی پێكهاته‌یه‌ك له عێراق كه خواستی مانه‌وه‌ی له وڵات‌دا نه‌بێت، ئه‌وه ئه‌و حاڵه‌ته زیانی زیاتره له سووده‌كانی به‌هۆی ئه‌و كێشانه‌ی له داهاتوودا دروست ده‌بن، به‌تایبه‌تی له دوای ئازادبوونهوهی مووسڵ. "وه‌ك حزبی ئیسلامی عێراق پێشتر و ئێسته‌ش ره‌تمان ده‌كرده‌وه هه‌رێم له‌سه‌ر حسێبی لاوازكردنی پێكهاته‌ی سوننه جیا بێته‌وه، به‌ڵام هه‌ر ماڵێك ناكۆكی تێ بكه‌وێت سه‌قامگیری تیادا نامێنێت و تووشی پشێوی ده‌بێت، بۆیه ئه‌گه‌ر به لێكگه‌یشتن و ره‌زامه‌ندیی هه‌مووان بێت، بۆچی نا، ئه‌گه‌ر جیابوونه‌وه سه‌قامگیری بۆ عێراق تیادا بێت، بیرۆكه‌كه قبووڵكراو ده‌بێت" یوونس هاشم وای گوت. فارس جه‌جۆ وه‌زیری پێشووی زانست و ته‌كنه‌لۆجیای عێراق (كریستیان) له‌سه‌ر هه‌مان پرسی ئه‌وه ده‌خاته ڕوو كه گه‌لانی دنیا مافی چاره‌ی خۆنووسینیان هه‌یه، ئه‌و پرسه‌ش یه‌كه‌م جار له‌لایه‌ن حزبی شیوعی عێراق له چله‌كانی سه‌ته‌ی رابردوو خرایه روو، بۆیه شتێكی نوێ نییه. جه‌جۆ بۆ "وشه" ده‌ڵێ "پرسیاره‌كه ئه‌وه‌یه كه‌ی ئه‌و پرسه پێویست و گونجاوه؟، مافی چاره‌ی خۆنووسین پێویستی به زه‌وینه‌ی له‌بار هه‌یه بۆ راگه‌یاندنی كه ده‌بێت توانای جێبه‌جێكردنیت هه‌بێت، وه‌ك بۆچوونی خۆم له‌و دۆخه‌ی ئێسته‌ی ململانێ و بێ متمانهیییهی هه‌یه له به‌غدا و له كوردستان، وای ده‌بینم ئێسته زهوینهكه له رووی ئابووری و سیاسی و یاسایییه‌وه گونجاو نییه" ئه‌و سه‌ركرده كریستیانه دووپاتی ده‌كاته‌وه كه "له‌گه‌ڵ مافی چاره‌ی خۆنووسینی هه‌موو گه‌لانم، به‌ڵام پێویسته مه‌رج و هۆكاره‌كانی سه‌ركه‌وتنی هه‌بێت و نه‌گه‌ین به دۆخێكی سه‌ختتر له‌وه‌ی هه‌یه". ئاماژه‌ی كرد، بڕوام وایه پرسی چاره‌ی خۆنووسینی هه‌رێم یان سه‌ربه‌خۆبوونی ته‌واو، تا ئێسته‌ش به‌ته‌واوه‌تی پێ نه‌گه‌یشتووه، چونكه نه‌مانتوانیوه فیدراڵیی ته‌واوی جێبه‌جێ بكه‌ین، واته ئه‌گه‌ر فیدراڵیی له كوردستان ته‌واو بووایه، ئه‌وه خاوه‌نی یه‌ك كارگێڕی و حكوومه‌تێكی هاوڕێك ده‌بوو و هاووڵاتییانیش هه‌ستیان به‌وه ده‌كرد كه ئیتر ده‌توانن به‌هۆی بوونی توانای سیاسی و یاسایی و دارایییه‌وه و به‌بێ ترس روو له‌و بژاره بكه‌ن، بۆیه كاته‌كه گونجاو نییه، چونكه باشترین قووڵایی بۆ گه‌لی كوردستان بۆ گه‌یشتن به ئامانجه‌كانی له فیدراڵی و كۆنفیدراڵی و مافی چاره‌ی خۆنووسین، بریتییه له قووڵایییه باشوورییه عه‌ره‌بییه‌كه‌ی یان عێراقییه‌كه‌ی، چونكه تا ئێسته‌ش كوردستان به سه‌ختی ده‌ناڵێنێت، بۆیه پێویسته سه‌ره‌تا ئامانجه‌كان له فیدڕاڵیی راسته‌قینه بێته دی. هه‌رێمی كوردستان له بنه‌ما سه‌ره‌كییه‌كانی دروستكردنی ده‌وڵه‌ت وه‌ك: خاك، زمان، كولتوور و سنوور هه‌مووی هه‌یه، به‌ڵام دۆخی ئابووری دوو ساڵه به‌ره‌و دوا كشاوه‌ته‌وه. تاریق حه‌رب شاره‌زای یاسایی عێراقی روونی ده‌كاته‌وه كه، سه‌ربه‌خۆیی كوردستان پرسێكی ئاسان نییه و ئاڵۆزه، سه‌ربه‌خۆیی پێوه‌سته به چه‌ندان بابه‌تی ناوه‌خۆیی و ناوچه‌كه و نێوده‌وڵه‌تی، به‌ڵام ئێسته زۆرێك له عه‌ره‌ب به‌خۆشمه‌وه ده‌ڵێم با هه‌رێمی كوردستان ببێته ده‌وڵه‌ت، به‌ڵام به قسه‌كردن ده‌بێته ده‌وڵه‌ت؟، بۆیه ئه‌و پرسه پێوه‌سته به چه‌ندان پرسی ناوه‌خۆیی و ده‌ره‌كییه‌وه. حه‌رب به "وشه"ی راگه‌یاند "پێشتر له 2005 له كاتی راپرسییه‌كی نافه‌رمی ئه‌و بابه‌ته ره‌تكراوه بوو، به‌ڵام ئێسته له‌لایه‌ن عه‌ره‌به‌وه زۆر قبووڵ كراوه". لای خۆیه‌وه عیزه‌ت شابه‌نده‌ر سیاسه‌توانی ناوداری شیعه رای ده‌گه‌یه‌نێت كه "من له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دام كورد ده‌وڵه‌تی خۆی هه‌بێ، بۆیه دۆخێكی متمانه‌دار له نێوان هه‌ردوولا و تێگه‌یشتنی عه‌ره‌ب بۆ مافی كورد به ده‌وڵه‌تی خۆیان زۆر باشتره له‌وه‌ی كورد ئه‌و مافه به‌ده‌ستی خۆیان له عه‌ره‌ب وه‌ربگرن، كه ره‌نگه جه‌نگی درێژ و خوێناوی به‌دواوه بێت كه هیچ سوودێكی بۆ هه‌ردوولا نامێنێت. زیاتر گوتی، ئه‌گه‌ر له سایه‌ی ئه‌و متمانه‌یه عه‌ره‌ب و كورد كۆ ببنه‌وه، ده‌كرێ عه‌ره‌ب یارمه‌تی كورد بدات بۆ ئاماده‌كردنی بنه‌ماكانی ده‌وڵه‌تی كوردی كه ئه‌وه‌ش تاكه رێگه‌یه، چونكه ئه‌گه‌ر بنه‌ماكانی پێكه‌وه‌ژیانمان له ده‌ست دا، ناتوانین فیدراڵی یان كۆنفیدراڵیی ئاشتییانه دروست بكه‌ین، ناشتوانرێت ئه‌و دۆخه فه‌راهه‌م بكرێت به‌وه‌ی كورد مافی خۆیانه ده‌وڵه‌تی نه‌ته‌وه‌یی خۆیان هه‌بێت به‌خوێن و جه‌نگ نه‌بێت، بۆیه ئه‌گه‌ر پێكه‌وه‌ژیان و لێكگه‌یشتن دروست بێت، ئه‌وه عه‌ره‌ب له ئامانجی كورد به‌دوور نین له چاره‌ی خۆنووسینیان.
<urn:uuid:2a84937f-0375-407d-9e2b-cb2869c14b50>
CC-MAIN-2017-13
http://wishe.net/details.aspx?=hewal&jmare=13046&Jor=1
2017-03-25T09:47:20Z
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2017-13/segments/1490218188914.50/warc/CC-MAIN-20170322212948-00180-ip-10-233-31-227.ec2.internal.warc.gz
ckb
0.959855
Arab
3
{"ckb_Arab_score": 0.9598552584648132, "sdh_Arab_score": 0.039006419479846954}
ڕۆژنیوز ـ ناوه‌ندى هه‌واڵه‌کان له جزیره له باکورى کوردستان پۆلیس هه‌ڵیکوتایه سه‌ر ماڵان و 28 که‌س ده‌ستگیرکران. ئه‌مڕۆ پۆلیسى تورکیا له گه‌ڕه‌که‌کانى کۆناک و یافیس و نور و جودى و سور له شارۆچکه‌ى جزیره له باکورى کوردستان 28 که‌سى ده‌ستگیرکرد. پۆلیسى تورکیا به‌رده‌وامه له ده‌ستگیرکردنى چالاکوان و ئه‌و که‌سانه‌ى که گومانیان لێده‌کرێ نزیکبن له ڕێکخستنه کوردییه‌کانه‌وه، ئه‌مڕۆش له کاتى ده‌ستگیرکردنى ئه‌و 28 که‌سه‌دا به شێوه‌یه‌کى زۆر خراپ هه‌ڵسوکه‌وتیان له‌گه‌ڵ کردوون. ک.ک
<urn:uuid:7219b250-a6e4-4c5b-946f-5b08438bca91>
CC-MAIN-2017-13
http://rojnews.net/haber/11255/haber/11201/.html
2017-03-26T09:16:54Z
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2017-13/segments/1490218189198.71/warc/CC-MAIN-20170322212949-00200-ip-10-233-31-227.ec2.internal.warc.gz
ckb
0.996357
Arab
157
{"ckb_Arab_score": 0.9963566660881042}
نووسه‌ر و ڕۆژنامه‌نووس سـیروان ڕه‌شید له گفتوگۆیه‌کدا له‌گه‌ڵ هاوکارمان به‌ڵێن سـاڵح ده‌ڵێت هه‌ر له ئێسـتاوه ئاماژه‌کان هێما بۆ ئه‌وه ده‌که‌ن که هاوکێشه‌ی سـیاسی له هه‌رێمی کوردسـتان له چه‌ند مانگی داهاتوودا به‌هۆی ئه‌نجامدانی هه‌ڵـبژاردنه‌کانی په‌رله‌مان تا ڕاده‌یه‌ک گۆڕانێـکی به‌سه‌ردا دێت. ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی گفتوگۆكه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 5:31 خوله‌كه.
<urn:uuid:f07f0039-e7e3-4d20-9836-9ed07557145b>
CC-MAIN-2017-13
http://www.dengiamerika.com/a/a-58-2009-04-13-voa8-89227762/954104.html
2017-03-30T06:57:21Z
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2017-13/segments/1490218193284.93/warc/CC-MAIN-20170322212953-00280-ip-10-233-31-227.ec2.internal.warc.gz
ckb
0.994857
Arab
8
{"ckb_Arab_score": 0.9948574304580688}
وەزیری دەرەوەی سوریا دەڵێت ئامادەیە بەشداری بکات لە وتووێژەکانی ئاشتی کۆتایی ئەم مانگە لە ژنێڤ، بەڵام حکومەت دەیەوێت لیستی ئەو گروپە ئۆپۆزسیۆنانە ببینێت کە بەشداری دەکەن و ئەو گروپە تیرۆرستانەش کە بەشداری ناکەن. ئاژانسی دەنگوباسی فەرەمی سانا ڕادەگەیەنێت وەلید ئەلموعەلیم ئەم لێدوانەی لە ڕۆژی شەممە ڕاگەیاند لە کاتێکدا لەگەڵ نوێنەری نەتەوە یەکگرتووەکان ستافان دیمستورا لە دیمەشق کۆبۆوە. حکومەتی سوریا هەمو ئەو شەڕانەی لە پێناو دەرکردنی بەشار ئەسەد دەکرێت بە کاری تیرۆرستی لە قەڵەم دەدات و دەڵێت پێویستە لە وتووێژەکاندا سەنگی بخرێتە سەر شەڕی دژە تیرۆرزم. ئۆپۆزسیۆنیش دەیەوێت دەستلەکار کێشانەوەی ئەسەد بەشێک بێت لە هەر ڕێککەوتنێکی ئاشتی. نەتەوە یەکگرتووەکان داوا لە هەردوولا دەکات لە 25 ی مانگی 1 کۆببنەوە لە هەوڵێکدا بۆ چارەسەرکردنی ناکۆکییەکانی کە هەتا ئێستا زیاتر لە 250 هەزار کەسی کوشتووەو ژمارەیکی زۆریش ئاوارە بوون .
<urn:uuid:91a95b07-3cc4-445e-adb6-47d8b6cf340a>
CC-MAIN-2017-13
http://www.dengiamerika.com/a/3138013.html
2017-03-24T10:22:05Z
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2017-13/segments/1490218187792.74/warc/CC-MAIN-20170322212947-00205-ip-10-233-31-227.ec2.internal.warc.gz
ckb
0.843589
Arab
14
{"ckb_Arab_score": 0.8435885310173035, "sdh_Arab_score": 0.14804929494857788}
قوبڕس خۆی له مایهپـوچی یاخود ئیفلاسبوون ڕزگارکرد، ئه‌مه‌ش له ڕێـگه‌ی قایل‌بوونی به به‌رنامه‌یه‌کی به‌هاناچوونه‌وه که بریتیـیه له داخسـتنی دووه‌مین بانکی گه‌وره‌ی وڵاته‌که‌ی و زیادکردنی باج به‌سه‌ر که‌سـانی ده‌وڵه‌مه‌ند، ئه‌وانه‌ی پاره‌یان له بانکدا هه‌یه، له به‌رامبه‌ر ئه‌م هه‌نگاوه‌ش، قوبڕس 13 ملیار دۆلار له دابینکه‌رانی قه‌رزه‌وه وه‌رده‌گرێت. به پـێی ئه‌و به‌رنامه‌ی بههاناچوونه، که ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه دوایـین واده‌ی بوو په‌سه‌ندبکرێت، بانکی Laiki داده‌خرێت و ئه‌و پارانه‌ی بڕه‌که‌یان 130 هه‌زار دۆلاره یان که‌متره بۆ بانکی به‌هێزی قوبرس ده‌گوزرێنه‌وه. ئه‌و بڕه پارانه‌شی له سه‌روو 130 هه‌زار دۆلارن، به گوێره‌ی ڕێنمایـیه‌کانی یه‌کێتی ئه‌وروپا بیمه‌ی پاراسـتنیان نیـیه، بۆیه به‌شـێـکی له‌ده‌ستده‌ده‌ن، به‌ڵام هێشـتا ڕوون نیـیه بڕی پاره‌که‌ی له‌ده‌ست ده‌درێت چه‌نده. ئه‌م ڕێـکه‌وتنه له به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه له دوایـین سـاتدا مۆرکرا له میانه‌ی وتووێژه‌کان له برۆکسل له‌گه‌ڵ یه‌کێتی ئه‌وروپا و بانکی ناوه‌ندی ئه‌وروپا و هه‌روه‌ها سندوقی دراوی نێوده‌وڵه‌تی. بۆ مسۆگه‌رکردنی ئه‌م به‌رنامه‌ی بههاناچوونه له لایه‌ن دابینکه‌رانی قه‌رزه‌وه ده‌بێت حکومه‌تی قوبڕس بۆخۆشی بڕی 7.5 ملیار دۆلار دابینبکات. وه‌زیری دارایی ئه‌ڵمانیا ڤۆڵفگانگ شویبله گوتی یاسادانه‌رانی قوبڕس پـێویسـت ناکات له‌سه‌ر ئه‌م به‌رنامه‌یه نوێـیه ده‌نگ بده‌ن، چونکه خۆیان به‌رنووسی بڕیارێـکیان په‌سه‌ندکردووه بۆ داڕشتنی ڕێوشوێنی نوێ بۆ بانکه‌کان. هه‌روه‌ها له ترسی هه‌ره‌سهێنانی بانکیش له وڵاته، بانکی قوبڕس له ڕۆژی یه‌کشه‌ممه بڕی پاره‌ی ده‌توانرێت ڕۆژانه له ئامێری ئه‌لیکترۆنی ده‌رهێنانی پاره‌وه ڕابکێشرێت بۆ 130 دۆلار سـنووردارکرد.
<urn:uuid:e97f5374-b164-400b-8b65-13106987af64>
CC-MAIN-2017-13
http://www.dengiamerika.com/a/1628126.html
2017-03-26T11:11:00Z
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2017-13/segments/1490218189214.2/warc/CC-MAIN-20170322212949-00535-ip-10-233-31-227.ec2.internal.warc.gz
ckb
0.996541
Arab
12
{"ckb_Arab_score": 0.9965410828590393}
دهزگاس لێـکۆڵینه‌وه‌ی فیدراڵی FBI و پـۆلیسی واشنتنی پایته‌خت ڕۆژی هه‌ینی پـیاوێـکیان ده‌سـتگیرکردووه وه‌ک ده‌ڵێن نیازی ئه‌نجامدانی ته‌قینه‌وه‌یه‌کی خۆکوژی له پایته‌خت هه‌بووه. جێف سه‌ڵدین په‌یامنێری ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا له واشنتن ڕاپـۆرتێـکی له‌و باره‌یه‌وه ئاماده‌کردووه. نیگه‌رانیـیه‌کی زۆر کۆنگرسی ئه‌مه‌ریکای گرته‌وه پاش ئه‌وه‌ی کاربه‌ده‌سـتان گوتیان پـیلانێـکیان پـوچه‌ڵ کردۆته‌وه، واته ئه‌و پـیلانه‌ی له ناو دڵی حکومه‌تی فیدراڵی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکای ده‌دا. پـۆلیس ده‌ڵێت ئه‌مین ئه‌لخه‌لیفی مه‌غریبی ته‌مه‌ن 29 سـاڵی بردۆته به‌رده‌م دادگایه‌کی فیدراڵی که پـیلانی ته‌قه‌کردنی له ناو کۆنگرسـدا هه‌بووه و دواتریش خۆی بته‌قێنێته‌وه. ئه‌م هه‌واڵه بووه مایه‌ی سه‌رسوڕمانی زۆرێـک له‌و گهشـتیارانهی له ده‌وروبه‌ری کۆنگرس بوون. گهشـتیارێـک گوتی" ڕۆژێـکی خۆش بوو بۆ گه‌شـتیاری و بۆ هه‌موو شتێـکیش، به‌ڵام ئێجگار ترسـناک بوو." ئه‌م ده‌سـتگیرکردنه وه‌ک به‌رئه‌نجامی لێـکۆڵینه‌وه‌یه‌کی چڕ و پـڕ بوو له‌و ماوه‌یه‌ی ئه‌لخه‌لیفی به شێوه‌یه‌کی نایاسایی له سـتانی ڤێرجینیا ده‌ژیا. کاربه‌ده‌سـتان ده‌ڵێن ئه‌لخه‌لیفی ویسـتوویه‌تی بچێته ناو گرووپـێـکی تێرۆرسیتیـیهوه که بڕوای وابووه سه‌ر به ئه‌لقاعیده‌یه. کاربه‌ده‌سـتان ده‌ڵێن ئه‌لخه‌لیفی نه‌یده‌زانی چی ده‌کرد، چونکه ئه‌و پشـتێنی خۆته‌قاندنه‌وه‌یه له لایه‌ن پـۆلیسێـکی نهێنیـیه‌وه درابوویه نهدهتهقیـیهوه. کاربه‌ده‌ستان گوتووشیانه به‌هۆی ئه‌و ڕووداوه‌وه هیچ که‌سێـک له مه‌ترسیدا نیـیه. لێـکۆڵهرهوهکان ده‌ڵێن ئه‌لخه‌لیفی له‌م چه‌ند هه‌فته‌یه‌ی ڕابردوودا چه‌ند جارێـک سه‌ردانی باڵه‌خانه‌ی کۆنگرسی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا کردووه وه‌ک ئاماده‌کاری بۆ ئه‌و هێرشه‌ی پـیلانی بۆ دانابوو. ئه‌گه‌ربێت و ئه‌مین ئه‌لخه‌لیفی له دادگادا گوناهباربکرێت، ئه‌وا ڕووبه‌ڕووی سـزای زیندانیکردنی هه‌تاهه‌تایی ده‌بێته‌وه.
<urn:uuid:6ee9c3ab-b68d-4457-b90f-25e9f364d2c8>
CC-MAIN-2017-13
http://www.dengiamerika.com/a/us-18feb12-139572043/980149.html
2017-03-29T09:23:41Z
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2017-13/segments/1490218190236.99/warc/CC-MAIN-20170322212950-00595-ip-10-233-31-227.ec2.internal.warc.gz
ckb
0.999475
Arab
14
{"ckb_Arab_score": 0.9994750618934631}
بەیان عەزیزی: جاڕنامەی گەشەسەندنی هەزارە لە لایەن رێکخراوی نەتەوە یەکه گرتووەکانەوە لە سێپتامبێری ساڵی ٢٠٠۶ و بە ئیمزا کردنی ١۴٧ وڵات و ١٩١ نەتەوەی جیهان پەسند کرا. بابەتێک کە ئەو گشتە وڵات و نەتەوەی لە یەک کۆکردەوە و بوو بە یەکێک لە گرنگترین دەقە یاساییەکانی جیهان، هەوڵێکی بەردەوامە بۆ داڕشتنەوە و بەدەستهێنانی بنەماکانی گەشە کردن لە هەموو بوارەکاندا. یەکێک لە بنەرەتی ترین بناغەکانی ئەم گەشە سەندنەش گەیشتن بە دێمۆکراسی و یەکسانی و عەداڵەتی کۆمەڵایەتییە. هەروەک سەرۆکی ئەوکاتەی نەتەوە یەکگرتووەکان"کوفی عەنان" لە یەکێک لە لێدوانەکانی ٢٠٠۴ دا ئاماژە بەوە دەکات کە پەرە سەندن بێ لە بەرچاوگرتنی ئازادی، دیمۆکراسی و عەداڵەتی کۆمەڵایەتی ئەستەمە و رێگە ناباتە هیچ شوێنێک و هەموو نەتەوە و تەمەن و جنسیەت و ئایین و جوغرافیا وجیاوازیە فەرهەنگیەکان دەگرێتەوە. گەشەکردنی ئابووری یان مرۆیی ئالێن تۆماس باس لە پێناسە زۆر و بەربڵاوەکانی گەشە کردن دەکات ؛ هەر باسکردنێک لە گەشە کردن بریتییە لە مەبەستە سیاسییەکان، بایەخ و تیوری کۆمەڵایەتی و سیاسی و حقووقی تایبەت بە خود کە هەندێکیان پێکەوە دژایەتییان هەیە یان هاوتەریبن و ئەم پێناسانەش بە پێی مەبەست و ئامانجەکانیان ئامێرە تایبەتەکانی خۆیان دەستەبەر دەکەن. Thomas,2000:23)). لەم مەجالەدا دەرفەتی باسکردن و پێناسەی هەموو ئەو بابەتانە نییە. هەربۆیە بە کورتی ئاماژە بە دوو پۆلینکاریی گشتی دەکرێت. گەشە کردن لەسەر هەڵکشانی ئابووری، گەشەی ئابوور تەوەر، کە جەخت دەکەنە سەر وەبەرهێنانی نەتەوەیی GDP یان وەبەرهێنانی ناوخۆیی GNP و دیکەی پێوەرە ئابووریەکان هەروەهالە لایەکی دیکەوە گەشە کردن لەسەر بنەمای مرۆیی واتە گەشەی مرۆڤ تەوەر. لە روانگەی دووهەمدا کەسەکان و رێکخراوەکان و لایەنە سیاسی و کۆمەڵایەتیەکان لە گۆشە نیگای بابەتە کۆمەڵایەتی و پێداویستییەکانی ژیانی گشت لایەنەی مرۆڤەوە سەیری پرۆسەی گەشە سەندنیان کرد. سەنتەری سەرنجەکانیان لە بەرزبوونەوەی گەشەی ئابووری گۆڕی بۆ مرۆڤ. دەیڤید کورتێن یەکێکە لەدیارترین روخسارەکانی ئەم وەرچەرخانەیە کە گەشە سەندنی مرۆڤ تەوەری لە بەرامبەر گەشەی ئابوور تەوەر بەرجەستە کردەوە. ئەو و دیکەی پەیرەوەکانی باسیان لەوە کردووە کە واتای گەشە سەندن بریتییە لە وەدیهێنانی تواناییە ناوەکیەکانی مرۆڤ و کردنیان بە بایەخێکی جیهانی. گەشە سەندن لێرەدا نە تەنها بە واتای چوونەسەرەوە کوالیتەی ژیانی مادی، دەرفەتەکان و بارودۆخی ژیانە بەڵکوو گشت مافە مەدەنی و کۆمەڵآیەتی و سیاسییەکانیش لە خۆ دەگرێت. واتە گەشە سەندن لەسەر بنەمای پێویستییەکانی مرۆڤ Human-needs Centered. دێمۆکراسیزیۆنی ژیانی سیاسی مرۆڤ بە گشت چەمکەکانیەوە کە هەندێکیان بریتیین لە یەکسانی، ئازادی هەڵبژاردن، ئیمکانی بەشداریکردن لە پرۆسەی حوکمرانی و بەشداریی لە دیاریکردنی چارەنووسی سیاسی و هەبوونی گشت بناغەکانی ژیانی مەدەنی لە ریزی ئەم گەشە سەندنەن لەسەر بنەمای مرۆیی. پێوەری گەشە سەندن لەسەر فاکتەری یەکسانی جنسیەتی رێکخراوی نەتەوە یەکگرتوەکان یەکسانی جنسیەتی بە یەکێک لە گرنگترین ئامانج و پرۆگرامەکانی خۆی دیاری کردووە و لە جاڕنامەی گەشە کردنی هەزارەشدا بە تەواوەتی جەخت لەسەر ئەم فاکتەرە کراوە. هەموو ئەو وڵاتانەی کە ئەم دەقە یاساییەیان تۆمار کردووە بەرپرسیارن لەوەی کە خاڵەکانی ئەم دیکۆمینتە رەچاو بکەن و لە ئاستی نەتەوەیی و نێودەوڵەتییدا بوار بۆ وەدیهێنانی مەبەستەکانی برەخسێنن. یەکێک لە پێوەرەکانی گەشە کردنی هەر وڵاتێک رێژەی بەشداریی سیاسی و کۆمەڵایەتی ژنانە لەو وڵاتەدا کە بەشێکی گرنگن لە سەرمایەی کۆمەڵایەتی هەر کۆمەڵگەیەک. بەشداریی سیاسی لە ساکارترین پێناسەدا هەروەک ئابرامسۆن باسی لێدەکات بریتییە لە : دەرفەتەکانی خەریک بوونی ژمارێکی زۆر لە هاوڵاتییان لە ناو پرۆسەی سیاسەتدا و دیاریکردنی چارەنووسی سیاسی خۆیان کە دەبێتە جەمسەر و خاڵی کۆبوونەوەی ستراکچیری سیاسی و فەرهەنگی هەر وڵاتێک. پێوەندیەکی مانادار هەیە لە نێوان یەکسانی جنسیەتی لە هەر وڵاتێک‌دا و رێژەی بەشداریی سیاسی ژنان لەو کۆمەڵگەیەدا کە خۆی بەرهەم هاتووی دیکەی فاکتەرە پەیوەندیدارەکانە. بەشداریی سیاسی ژنان و بەشێک لە ئامارەکانی ئیدارەی گەشە سەندنی مرۆیی رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان، لە راپۆرتی کۆتایی ساڵی ٢٠١٢ ی خۆیدا ئاماژە بەوە دەکات کە لە نێوان وڵاتانی جیهاندا بەشداریی سیاسی ژنان لە ناوچەی رۆژهەڵاتی ناوەراست لە خوارەوەترین رێژەکاندایە. لەم بەستێنەدا ئێران پلەی ١٠٩ ی هەیە لە نێوان ١١۵ وڵات‌دا و رێژەی هەبوونی ژنان لە ناو پەرلەماندا لە ئاستی جیهان ١٩% کە ژمارەیەکی کەمە بەڵام خاڵی نگەتیڤ و زەق ئەمەیە کە رێژەی ئامادە بوونی ژنان لە ناو پەرلەمانی ئێران‌دا لە ساڵانای پاش شۆرشی گەلان بە شێوەی مام ناوەندی دەگاتە ٢%. لە باشترین بارودۆخدا رێژەی ئامادەبوونی ژنان لە ناو پەرلەماندا کە ئەویش دەگەرێتەوە بۆ تایبەتمەندیەکەی پەرلەمان کە لە رێگەی دەنگدانی خەڵکەوە دیاری دەکرێن، هەرگیز لە ۵% بەرەوسەرتر نەچووە. ئەو رێژەیە دەگەرێتەوە بۆ سەردەمی بەرنامەی چوارەمی گەشە سەندنی ئێران کە جەخت کرابووە سەر یەکسانی موچە، لابردنی هەڵاواردن دژ بە ژنان، زیادکردنی دەرفەتی کار، دەرفەتی خوێندنی کچان، چالاکی و زیاد بوونی ژمارەی رێکخراوە نادەوڵەتیەکان، سڕینەوەی توند و تیژی دژ بە ژنان و دیکەی فاکتەرە مرۆیی و جنسیەتیەکان. سەبارەت بە چۆنیەتی بەشداریی سیاسی ژنان دەبێ ئەوە باس بکرێت کە لە گشت ئەم ساڵانەدا ژنان لە قەبارەی دەنگدەرانێکی بێ دەنگ و پەسیو ئامادە بوون و ماکزیمۆمی چالاکی سیاسی ئەوان بانگەشە بۆ کاندیدەکانی هەڵبژاردن بووە یان ئامادەبوونیان لە دەڤەرە کانی هەڵبژاردن یان لە رۆژی دەنگداندا و لە تەنیشت سندووقەکانی دەنگدان. ئەوان خاوەنی کەمترین رێژەی بەشداریی چالاک و بوون لە ناو پۆستە هەستیارەکاندان بە شێوەیەک کە پەرلەمانی ئێران ستراکچێرێکی پیاوانەی هەیە و ئەو ژمارە زۆر کەمەی ژنانی ئەندام پەرلەمان نەیتوانیوە درز بکاتە ناو ئەم سیستمەوە پیاوسالارانەوە. لە ناوچە کوردنشینەکاندا رێژەی ئامادەبوونی ژنانی کوردستان لە تەواوی ئەم ساڵانەدا دەگاتە سفر. واتە هیچ کات و بە هیچ شێوەیەک هیچ نوێنەرێکی ژنی کورد لە ناو پەرلەمانی ئێران‌دا ئامادە نەبووە. ئەم بابەتە گرنگ و ئاڵۆزە لە لایەکەوە کۆی کۆمەڵگە دەباتە ژێر پرسیارەوە و لە لایەکیترەوە ئەم پرسیارە دەهێنێتە ئاراوە کە هۆکارەکانی وەها غیابێکی میژوویی ژنان چین و بەربەستەکانی بەشداریی سیاسی ژنان کامانەن؟ ئایا بەوەها ژمارەیەکی "سفر" ەوە دەتوانین پاساو بۆ گەشە سەندوویی کۆمەڵگە بهێنینەوە؟ بەربەستی یاسایی بۆ ژنان؟ پەرلەمانی ئێران کە بناغەی داڕشتنی یاسایە لە ساڵی١٣۵٨دا لەشێوازی سیستمێکی دارێژەری یاسا و تاک مەجلیس دامەزرا. لە یاسای هەڵبژاردنی پەرلەمانی ئێران‌دا هیچ مەرجێک بۆ جنسیەتی ئەندام پەرلەمانەکان نابیندرێت و هیچ جۆرە نایەکسانیەکی جنسیەتی بوونی نییە. مافی دەنگدان و مافی خۆکاندیدکردن و مافی ئەندام بوون لە ناو پەرلەماندا بۆ ژنان و پیاوان بە یەکسانی پارێزراوە. ئامارەکان ئەوەمان پیشان دەدەن کە لە نێوان دەنگدەرانی ژن و پیاوادا جیاوازەیەکی وەها نابیندرێت و تەنانەت هەندێ جار دەنگدەرانی ژن زیاترن بەڵام لە نێوان ئەندام پەرلەمانی ژن و پیاوادا مەودا و جیاوازیەکی گەورە لە ئارادایە. بەشداریی سیاسی ژنان بۆ پۆستی کارامەی سیاسی نە تەنها هیوا بەخش نییە بەڵکوو گەشەی مرۆیی کۆمەڵگەش دەباتە ژێر پرسیارەوە. ئەگەر بە پێچەوانەی دیکەی بوارەکان، لە باری یاساییەوە هیچ بەربەستێک نییە بۆ بەشداریی جنسیەتی کاندیداکانەوە کەواتە هۆی ئەم ژمارە نگەتیڤە چییە؟ بە دەست نیشان کردن و دەرخستنی ئەم پرسە جیددیە دەکرێ بگەینە مەبەست و ئامانجی گشتی کە بریتییە لە بردنەسەرەوەی ئاستی بەشداریی سیاسی ژنان لە پۆستە سیاسییەکاندا و چوونە سەرەوەی ژمارەی ئەندام پەرلەمانە ژنەکان، وەها کە ئەوان راستەوخۆ چارەنووسی سیاسی و کۆمەڵایەتی خۆیان دیاری بکەن. لەدوای ئەم پرۆسەیە دەکرێ باس لە چوونەسەرەوەی نرخی گەشەی مرۆیی بکەیین. هێز و دەسەڵاتی راستەقینەی ژنان لە بەشداریی سیاسی ئەواندایە نەک تەنها لە چالاکی کۆمەڵایەتی و دوورکەوتنەوەیان لەم سەنتەرە سیاسیانە ئەوان لە ناوەندەکانی ئابووریش دوور دەخاتەوە. فاکتەرەکانی بەشداریی سیاسی ژنان فاکتەرگەلێکی گرنگ کاریگەرن لەسەر ئەوەی کە رێژەی بەشداریی سیاسی لە کۆمەڵگەکاندا جیاواز بێت. بۆ وێنە پێگەی سیاسی، ئابووری، کۆمەڵایەتی، یاسا، نەژاد، ئایین، ستراکچێری کۆمەڵگە، تەمەن و جنسیەت. هەرکات باس لە ژن دەکرێت بە شێوەی میکانیکی باس لەو رۆڵ و پێگەیە دەکرێت کە بۆ ژنان پێناسە کراوە و ئەوان بە وەرگری خزمەتگوزارییە سیاسیەکان دەبینن نەک وەک بریاردەری ناوەندی سیاسی. سیاسەت بە بابەتێکی پیاوانە دەزانن و ژنانیش لە ناو تەوەرەی ماڵ، خێزان و کلیشە جنسیەتییەکان. ئەم روانگەیە کە کاردکردخوازانەیە لەتیوریەکانی بیرمەندانێک وەک پارسۆنز و رابێرت بیلێن دا هاتووە سەبارەت بە جیاوازییە جنسیەتیەکان. لێکچوونی زۆر هەیە لە نێوان وڵاتانی لە حاڵی گەشە کردندا و بە تایبەت رۆژهەڵاتی ناوەراست کە خاوەنی کەمترین رێژەی بەشداریی سیاسی ژنانن لە بەشداریی سیاسی چالاکدا و هەروەها جیاوازی تایبەت بە هەر کام لەم وڵاتانە. پێشینەی توێژینەوەکان سەبارەت بە رێژەیی بەشداریی سیاسی ژنان بە نیگایەکی خێرا بۆ لێکۆڵینەوەکانی لیپسێت سەبارەت بەو پرسە گرنگە کە لە وڵاتانی ئالمان، سوئید، فەنلاند و نۆروێژ ئەنجامی داوە ئەوە نیشان دەدات کە پیاوان زیاتر لە ژنان، دانیشتوانی شار زیاتر لە گوندەکان، خوێندەوارەکان زیاتر لە نەخوێندەواران، خێزاندارەکان زیاتر لە کەسانی زگورتی، تەمەنی سەروتر لە ٣٠ زیاتر لە دیکەی تەمەنەکان بەشداریی چالاکی سیاسیان هەیە. هەروەها کەسێک وەک دی. ال. شیت جەخت دەکاتە سەر فاکتەرەکانی پیشە، داهات ورادەی خوێندەواری و هەروەها بەشداریی لە ناو حزبە سیاسیەکاندا. دەیان توێژینەوەی دیکە لە وڵاتانی رۆژهەڵاتی ناوەراستدا کراوە کە ئاماژە دەکات بە رێژەی بەشداریی سیاسی ژنان لەو ناوچانەدا. بۆ وێنە کەسێک وەک حەمانە حەداد ئاماژە بەوەدەکات کە ژنان زیاترین رێژەی بەشداری سیاسیان بووە لە بەهار عەرەبییدا و زیاترین قوربانیان داوە بەڵام پاش ئەوە لە پرۆسەی بەشداریی چالاکی سیاسی‌دا و لە پێگەی پۆستە بنەرەتییە سیاسیەکاندا کەمترین دەستکەوتیان بووە. لە ئێران‌دا محەمەد عەبدولاهی توێژینەوەیەکی گرنگی ئەنجام داوە بە ناوی هۆ و بەربەستەکانی بەشداریی مەدەنی ژنانی ئێران کە ئاماژەیەکیش دراوە بە بەشداریی سیاسی و لەوێدا نیشانی داوە کە پلەی ئابووری خێزانەکان رۆڵێکی گرنگی هەیە لە رێژەی بەشداریی سیاسی ژناندا. سەید مەحموود قازی تەباتەبایی، عەلیرەزا موحسنی و سەید هادی مەرجایی بە پێشنیاری ناوەندی کاروباری ژنان لە وەزارەتی ناوخۆی وڵات‌دا و لە ئاستی ٢٨ پارێزگا لێکۆڵینەوەیەکی بەربڵاویان ئەنجام داوە. لەو پرۆژەیەدا جەخت کراوەتە سەر پێنج لایەن و فاکتەری گرنگ وەک هۆکاری سیاسی، فەرهەنگی، کۆمەڵایەتی، خێزانی و روانین بۆ تایبەتمەندی حکومی و رۆڵی گروپە سیاسی و کۆمەڵایەتیەکان. هەروەها خوازە و بزوێنەرە دەروونی و تاکیەکانی ژنان. لە ناوچە کوردنشینەکان و لەم ساڵانەدا توێژینەوەیەکی بەربڵاو کە بتوانێت لایەنەکانی بەشداریی سیاسی ژنان بە گشتی و هۆکانی ئەم ژمارە سفرەی بەشداریی ژنان لە ناو پۆستە گرنگەکاندا پیشان بدات بەر چاو نەکەوت. هۆکارو بەربەستەکانی رێژەی سفری ژنان لە کوردستاندا لەبەر نەبوونی هیچ توێژینەوەیەکی متمانە پێکراو سەبارەت بە بەشداریی ئەکتیڤی ژنان لە ناو سیاسەتدا ولێرەدا ناچار دەبین بە شێوەیەکی بەربڵاو و گشتی باس لەو هۆکارە لۆکاڵ و تارادەیەک درێژخایەنانە بکەیین کە بوونەتە بەربەست و هۆکارێکی گرنگ بۆ لەخوارەبوونی وەهارێژەیەک. هیوا ئەوەیە کە بە ناسینی ئەم رەگ و ریشانە بکرێت رێگە چارەکانیش لە ناو هەمان بەربەستدا و لە کوردستاندا ببیندرێتەوە. – رێ و رەسم و داب و نەریتە پیاوسالارانەکان کە وەبەرهێنەری هەمان کلیشە جنسیەکانن کە ژنان لە چالاکی و ئەکتەری سیاسی بوون دوور دەخەنەوە. ئەم فەرهەنگە لە ناو کوردستاندا لە زەمەنێکەوە بۆ دوایی و لە جیلێکەوە بۆ جیلی دیکە دەگوازرێنەوە. – جیاوازی نێوان رێژەی خوێندەواری ژنان و پیاوان لە ناوچە کوردنشینەکاندا. ئامارەکان ئەوەمان پیشان دەدەن کە تەنها لە کۆتایی دەیەی ٧٠ دایە کە نرخی خوێندەواری ژنانی کورد بەرەو هەڵکشان دەچێت. هەرچەند لە دەیەی ٩٠ دا ئەم رێژەیە هەڵکشانێکی زۆری بە خۆوە بینیوە و زۆر جار خوێندکارانی کچ لە زانکۆکان‌دا ژمارەیان زیاترە لە کوڕان بەڵام زاڵبوونی وەها رێژەیەک لە چەند دەیە لەوە پێشەوە کاریگەریەتی خۆی داناوە. – مۆنۆپۆل کردنی سیاسیەت لە لایەن پیاوانەوە. ئەوان ئامادە نەبوون کە ژنان لە تەنیشت خۆیانەوە لەم پۆستانەدا ببینن و بەردەوام ئەم روانگەیان پتەوتر کردووە کە سیاسەت بابەتێکی پیاوانەیە. تەنانەت بنەماڵە سیاسییەکان کە پێشتر پێگەی قاییمیان لە ناو کۆمەڵگەدا هەبووە، لە کاتی هەڵبژاردنەکاندا کاریزما و پێگە و دەسەڵاتی خۆیان تەرخان کردووە بۆ پیاوانی ئەو بنەماڵەیە و ریسکیان بۆ پێگەیاندنی ژنانیان نەکردووە. – نایەکسانی لە دەرفەرتی کار و پیشە و نەبوونی بەربڵاوی مافی هەڵبژاردنی کار بۆ ژنان. کوردستان بە پێی ئامارەکانی ناوەندی ئاماری ئێران لە ١٣٩۴ دا خاوەنی رێژەی ١۶. ١% بێکارییە لە ئاستی ئێران‌دا کە دەبێتە پلەی دووهەم دوای لورستان. هەروەها کەمترین مەساحەی شوێنە پیشەییەکانی هەیە کە دەرفەتی کار دروست بکات. جۆری کارە نائیدارییەکان بە هۆی بوونی دوو شاری سەر سنوورەوە واتە بانە و مەریوان دەگەرێتەوە بۆ بازاری قاچاغ و کراوەی ئابووری کە لەوێدا ژنان بەشیان نییە و دەرفەتی کار بە هۆی هەمان فەرهەنگی پیاوسالارانەی کۆمەڵگە قۆرغ دەکرێتەوە بۆ پیاوان. – نەبوونی ئۆلگوو یان روخسارێکی هاوشێوەی سیاسی. ژنان هاوشێوەیەکیان نەبووە کە بتوانن لە دەرفتەکان کەڵک وەرگرن و ئەزموونی وەها سەمبۆلێک بگوازنەوە بۆ سات و شوێنی خۆیان. ئەوەی باس دەکرێت هەبوونی ژنانی لیدەری سیاسی یان سوپاییە لە چەندین دەیە لەوە پێش کە ناکرێ بۆ سیستمی سیاسی و کۆمەڵایەتی ئێستا کەڵکی لێوەرگیرێت. جیاوازی لەگەڵ ناوەندی ئێران یان دیکەی پارێزگاکان لە باری زمان و ئایین و دیکەی فاکتەرە گرنگەکان لە لایەک و جیاوازی هەڵبژاردن لە کوردستانی عیراقدا کە زۆربەی ژنان لە سیستەمی "کۆتا" کەڵک وەردەگرن نەک کفایەت و توانایی خۆیان بوونەتە هۆی ئەوەی کە ژنان لەم جوغرافیادا هیچ نموونەیەکی پێشوویان نەبێت بۆ چاولێکردن و کەڵک وەرگرتن لە ئەزموونەکانیان. – مۆنۆپۆلکردنی میدیاکان، رۆژنامەکان، ناوەندەکانی چاپ و بڵاوکردنەوە و سەنتەرەکانی رێکلام کردن بە شێوەی گشتی لە لایەن پیاوانەوە کە ئیزنی دیتنی روخسارێکی سیاسی ژنانە نادەن یان ئامادە نین ریسک بکەن. – لاوازی، بێ توانانی و بێ متمانە بوونی بەرپرسانی حزبە سیاسییەکان و ستراکچێری سیاسی بە ژنان. لە لایەنە رێفۆرم خوازەکانەوە کە ٨ ساڵ دەرفەتیان هەبووە هەتا حزبە نوێ و تازە پێگەیشتووەکان نەیانتوانیوە یان نەیانویستووە لەم ساڵانەدا هیج ژنێک لە ناوندی بریاری حزبی خۆیاندا و هاوشانیان پێ بگەیێنن یان پێگەی بۆ دابین بکەن. بوون لە ناو هەر حزبێکی سیاسی‌دا لە گرنگرتین هۆکارەکانی گەیشتن بە پلەی سیاسی و وانەی سەرکەوتنی سیاسیە لە هەڵبژاردنەکاندا بە تایبەت هەڵبژاردنی پەرلەمانی. – ئەزموونی تاڵی تەئید نەکردنی کاندیداکان لەلایەن دەزگا پەیوەندیدارەکانەوە. ئەزموونی گشت ساڵانی رابردوو نیشانی داوە کە مەرج و تایبەتمەندی و حەساس بوون بە نیسبەت ئەو کەسانەوە کە خۆیان بۆ ئەم پۆستانە کاندید دەکەن ئەوەندە زۆرە کە جۆرێک سنوور و بەربەست ساز دەکات. لەم نێوانەدا ژنان بە دیتنی وەها فەزایەک تا رادەیەکی زۆر بێ هیوا دەبن بەرامبەر بە رەوتی پاڵافتن و ترس لەوەی کە تەئید نەکرێن زاڵ دەبێت بەسەر خۆکاندیدکردندا. لە هەموو دەورەکاندا ئەم ژمارە سفرە دووپات بۆتەوە. هەربۆیە ژنان بە گشتی بەو قەناعەتە گەیشتوون کە یان فیلتەرەکان بۆ جنسی ئەوان گەلێک زیاترە یان ئەوەی کە کۆمەڵگە نایهەوێت لەم بوارەدا پشتیوانیی ژنان بێت و ئەوانیش ناتوانن بە تەنها بێنە وەها مەیدانێکەوە. – نەبوونی سەنتەر، رێکخراوی دەوڵەتی و غەیرە دەوڵەتی یان ناوەندی لێکۆڵینەوە کە بتوانێت توێژینەوە ئەنجام بدات سەبارەت بەم پرسە و بەربەست و هۆکارەکان لێک بداتەوە و هاوکات رێگە چارە دەست نیشان بکات. ئەم خاڵە ئەوە پیشان دەدات کە گرفتی ژمارەی سفر بۆ بەشداریی چالاکی سیاسی ژنان لە ناوچە کوردنشینەکاندا لەم چەند دەیەدا نەبۆتە پرسێکی جیددی و لایەنەکان ئەوەندەی سەر قاڵبوون بە کاندیدە پیاوەکان و یارییە سیاسیەکان ئاوڕیان لەو غیابە نەداوەتەوە. – کۆنسێرڤاتیو بوونی چالاکی ژنان. نابێ نکولی لەوە بکەیین کە ژمارەیەک لە ژنان هەن لە ناو کۆمەڵگەدا کە خاوەنی سەربەخۆیی ئابووری و توانایی خۆ کاندیدکردن بوون بەڵام ئەوەیان بەلاوە گرنگتر بووە کە خۆ لەو بازنە دوور بخەنەوە و ئامادە نەبن هەنگاو بنێنە وەها کێبەرکێ و ماراتۆنێک. – بەشداریی کۆمەڵایەتی دژ بە چالاک بوونی سیاسی ژنان. لە ماوەی ئەم ساڵانەدا و بە تایبەت لە دەیەی هەشتادا ژمارێکی زۆر لە رێکخراوە نادەوڵەتیەکان لە لایەن ژنانە وە یان بۆ پرسەکانی ژنان دامەزراون. وەها کە بە پێی ئامارەکانی پارێزگای کوردستان زیاتر لە نیوەی دامەزرێنەرانی رێکخراوە مەدەنییەکانی کوردستان ژنانن. ئەم جۆرە لە بەشداری کۆمەڵایەتی دەبێتە هۆی ئەوەی کە ژمارە و وزە و کات و خوێندەواری و بودجەی ژنان تەرخان بکرێت بۆ وەها بوارێک و لەو سەنتەرانەدا ئێمە ئاوسانی ئامادە بوونی ژنانمان هەبێت. لە حاڵێکدا کە لە ناوەندە سیاسییەکان ئێمە هێزی ئامادەی ژنانمان نەبێت. هەروەها هەبوونی ژمارەیەکی زۆر لە قەیرانی تایبەت بە ژنان و خێزان وەک بێکاریی، تەلاق، بەرپرسایەتی منداڵ، بە زۆر بەشوودان، ئێعتیاد و نەخۆشینە گوازراوەکان و دیکەی مەترسیەکان کە دەبێتە هۆی ئەوەی کە ژنان بە کەمترین رادە ئاوڕ لە لایەنی سیاسی بدەنەوە و زیاترین هەوڵیان بۆ چاکسازیی کۆمەڵگە بێت نەک بەشداریی لە ناوەندەکانی بڕیاردانی سیاسی. – جیاوازی پرۆسەی بەکۆمەڵایەتیبوونی ژنان. لە ناو فەرهەنگ و بنەماڵەکاندا جیاوازی زۆر دەبیندرێت بۆ چۆنیەتی پەروەردەکردنی کچان و کوڕان و ناردنیان بۆ ناو کۆمەڵگە. ژنان نەیانتوانیوە بە شێوەیەکی گشتی خەسار و بەدواهاتە نگەتیڤەکانی وەها پەروەردەیەک لە ناو خۆیاندا بسڕنەوە یان بە تەنها تەکنیکەکانی هاتنە ناو ژیانی کۆمەڵایەتی و سیاسی فێر ببن و ئامادە بن وەرگری پۆستی گرنگ بن نەک وەرگی دەرفەتی بچووکی سیاسی. دەکرێ چەندین فاکتەری دیکە بەو باسانە زیاد بکرێت. ئەمە ناشاردرێتەوە کە هەموو ئەو خاڵانە پێویستیان بە دەیان لێکۆلینەوەی بەربڵاو لە تەواوی شارە و گوندەکانی کوردستان هەیە کە بە ئامار و دەرکەوتەی توێژینەوە پەردە لە هەموو لایەنەکانی ئەم گرفتە بداتەوە. ئەم هەوڵانە دەبێ لەلایەن ناوەندە دەوڵەتی، ئایینی، نێودەوڵەتی و مەدەنیەکانەوە پشتگریی لێبکرێت. بێ گومان هەروەک لەسەرەتاوە باسی لێ‌کرا گەشە کردنی گشت لایەنە لە هەر وڵاتێک و ناوچەیەکدا بێ بردنە سەرەوەی ئاستی بەشداریی ژنان لە تەواوی بوارەکاندا رێگە بۆ هیچ شوێنێک نابات. رێکخروای نەتەوە یەکگرتووەکان لە زۆربەی جاڕنامە و دێکۆمێنتەکانیدا ئاماژەی بەو رێگە چارانە داوە کە لە ئاستی نێودەوڵەتی، نەتەوەیی و ناوچەییدا چارەسەری ئەم پرسە دەکەن.
<urn:uuid:3c167ccb-5dcb-45b0-8d29-e7c7c2224905>
CC-MAIN-2017-13
http://hiwanews.ir/2535/%DA%AF%DB%95%D8%B4%DB%95%DA%A9%D8%B1%D8%AF%D9%86%DB%8C-%D9%85%D8%B1%DB%86%DB%8C%DB%8C-%D9%88-%DA%A9%D9%88%D8%B1%D8%B3%DB%8C%DB%8C-%D8%A8%DB%95%D8%AA%D8%A7%DA%B5%DB%8C-%DA%98%D9%86%D8%A7%D9%86-%D9%84/
2017-03-22T22:07:11Z
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2017-13/segments/1490218186353.38/warc/CC-MAIN-20170322212946-00336-ip-10-233-31-227.ec2.internal.warc.gz
ckb
0.785464
Arab
3
{"ckb_Arab_score": 0.7854640483856201, "sdh_Arab_score": 0.18460190296173096, "hac_Arab_score": 0.02992914989590645}
ئاراس فه‌تاح لەعەقڵییەتی پیاوسالارییدا فێمینیست ئەو ژنەیە کە نەک هەر ڕقی لەپیاوە، بەڵکو پیاوبون وەکو خراپەکارییەکی کۆمەڵایەتیی دەبینێت. کەسی فێمینیست بونەوەرێکە ئیرەیی بەعەقڵو دەسەڵاتی نێردا دەبات، بۆیە دژی شوێنگەی پیاوە لەمێژودا. بەدیوە کۆمیدییەکەشی وێناکردنی ژنێکی ناشیرینە کە پیاوی دەستناکەوێت، یان خانمێکە کە پیاو هێندە دڵی شکاندوە، بۆیە بوە بەدژەپیاو. فێمینیستبون مۆدە نییە، ململانێیەکی دروستکراوی ژن نییە دژ بەپیاو، دۆخی سایکۆلۆژیی هەندێک نوسەرو ئەکتیڤیستی ژنیش نییە کە کێشەی زاتییان لەگەڵ خۆیان‌و ململانێی شەخسییان لەگەڵ پیاواندا هەبێت، وەکو هەندێک نوسەرو سیاسەتمەداری پیاو بەپەنهانی بانگەشەی بۆدەکەن. بەهەمان ئەندازەش شەڕی هەندێک لەژنانی فێمینیست نییە بۆ خۆڕوتکردنەوەو تێکدانی ئادابی گشتیی، وەکو هەندێک لەمەلاکان بەئاشکرا بانگەشەی بۆدەکەن، بەڵکو فێمینیستبون لەدونیای ئەمڕۆی ئێمەدا پێداویستییەکی کۆمەڵایەتیی‌و فیکرییە، چونکە تاکەڕێگایەکە ژنان لەدوتوێیەوە بتوانن بەرگری لەمافو ئازادییەکانی خۆیان بکەن. بۆئەوەی نەکەوینە ناو ئیشکالییەتی پێناسە هەمەلایەن‌و پڕگرفتەکانی چەمکی فێمینیزمەوە، من لێرەدا کە باس لەفێمینیزم دەکەم، مەبەستم لەو زانستەیە کە فێمینیزم وەکو وشیاری بەرهەمیدەهێنێت. ئەو زانستەش بریتییە لەدو پرسیاری سەرەکیی: یەکەمیان بریتییە لەپرسێکی فەلسەفییو وەڵامی پرسیاری "ژن چییە؟" دەداتەوە. دوهەمیشیان پرسێکی سیاسیی‌و کۆمەڵایەتی‌و فەرهەنگییە کە سەرقاڵی ماف‌و کێشەو داواکارییەکانی ژنانە؟ دیارە ئەم کایەیەش لەزانستە کۆمەڵایەتییەکانی ئەمڕۆدا بەپرسی "جێندەر" ناسراوە Advertisements
<urn:uuid:0a0fbe33-9b3f-4052-9b06-9dba2f934f4a>
CC-MAIN-2017-13
https://zananm.wordpress.com/2016/07/10/%D8%A8%DB%95%D8%AF%DB%95%D8%B2%DA%AF%D8%A7%DA%A9%D8%B1%D8%AF%D9%86%DB%8C-%D9%81%DB%8E%D9%85%DB%8C%D9%86%DB%8C%D8%B2%D9%85-%D9%84%DB%95%D8%AF%DB%95%D8%B3%DB%95%DA%B5%D8%A7%D8%AA%DB%8C-%DA%A9%D9%88/
2017-03-25T21:38:40Z
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2017-13/segments/1490218189083.86/warc/CC-MAIN-20170322212949-00396-ip-10-233-31-227.ec2.internal.warc.gz
ckb
0.814666
Arab
15
{"ckb_Arab_score": 0.8146663308143616, "hac_Arab_score": 0.10763384401798248, "sdh_Arab_score": 0.07751967012882233}
ZNA- هەولێر "د.یوسف گۆران" وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی لە دیدارێکدا، لەگەڵ وەفدێکی پاڕلەمانی ئیتاڵیا بە سەرۆکایەتی "لیە کوارتەپێللێ" سکرتێری کۆمیتەی کاروباری دەرەوە لە ئەنجومەنی نوێنەرانی ئیتاڵیا گفتوگۆ لەبارەی دۆخی ھەرێمی کوردستان و ناوچەکە و چۆنیەتی پتەوکردنی پەیوەندییەکانی نێوان ھەرێمی کوردستان و ئیتالیا بەتایبەت لە بواری خوێندنی باڵا کرا. لەم دیدارەدا کە ئەمڕۆ ئەنجام درا، چەندین بابەتی ھاوبەشی نێوان ئتاڵیا و ھەرێمی کوردستان تاوتوێ کران. لەسەرەتای دیدارەکەدا، د.یوسف گۆران دوای بەخێڕھێنانی وەفدی میوان ئاماژەی بە پەپوەندییەکانی نێوان ئیتاڵیا و ھەرێمی کوردستان کرد و لەو بارەیەوە وتی: وەک وەزارەت پەیوەندییەکی باشمان لەگەڵ زانکۆکانی ئیتاڵیا ھەیە، لەھەمان کاتدا پەیوەندییەکانمان لەگەڵ ھەندێ ڕێکخراوی ئیتاڵی زۆر باش و، بەشێکان لە جێبەجآ کردنی پڕۆژەکانمان ھاوکاریان کردوین بەتایبەت لە جێبەجێکردنی پڕۆژەی ڕێزبەندی نیشتمانی زانکۆکانی کوردستان، ئاشکراشیکرد لە ئێستا سەرقاڵی نوێکردنەوەی ڕێکەوتنامەیەکن لەگەڵ یەکێک لە ھەرێمەکانی ئیتاڵی. ھەر لە میانەی قسەکانیدا، وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی بەناوی حکومەتی ھەرێمی کوردستانەوە سوپاسی حکومەت و دەوڵەتی ئیتاڵیایی کرد کە لە شەڕی داعش لە ڕوی مەعنەوی و سەرباری و ڕاوێژکارییەوە ھاوکاری ھەرێمی کوردستان بون، وتیشی ئەو ھاوکارییە نیشانەی دڵسۆزی و ھاوخەمی گەل و حکومەتی ئیتاڵیا بۆ حکومەت و خەڵکی کوردستانە، ھیواشی خواست پێکەوە ھاریکار بن بۆ پاراستنی بەرژەوەندییە ھاوبەشکان و بنەبڕکردنی بیری توندرەوەی و، دروستکردنی ناوچەیەکی ئارام لە ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست. سەبارەت بە پتەوکردنی پەیوەندییەکانیان، وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی وتی: پێمان وایە بوار زۆرە لە نێوان زانکۆکانی ھەرێمی کوردستان وئیتاڵیا کە کاری لەسەر بکەین بۆ ئەوەی زیاتر پەیوەندییەکانمان پتەوبکەین بەتایبەت لە ئاڵوگۆڕی ستافی زانستی و پێدانی زەمالە و ئەنجامدانی توێژینەوەی ھاوبەش، بۆ ئەوەش د.یوسف گۆران داوای لە وەفدی میوان کرد ھاریکاریان بن بۆ زیاتر گەشەپێدانی پەیوەندییەکانی نێوانیان. ھەر لە میانەی قسەکانیدا، د.یوسف گۆران وتی: لەماوەی ڕابردودا بەھۆی شەڕی داعشەوە ئاوارەیەکی زۆر لە نەتەوەو ئاینی جیاواز ڕویان لە کوردستان کرد، بۆ ئەوەش وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی پێشنیازی بۆ وەفدی میوان کرد بەرنامەیان بۆ گەشەپێدانی توانای مرۆیی ئاوارەکان ھەبێ بۆ ئەوەی کاتێک گەڕانەوە ناوچەکانی خۆیان دەرفەتی کاریان بۆ بڕخسێ و بەشداری لە بونیادنانەوەی ناوچەکانیان بکەن. لەبەرامبەردا، وەفدی میوان خۆشحاڵی خۆیان بەو سەردانە بۆ وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی پیشاندا و، پێشوازییان لە بیروڕاو پێشنیازەکانی وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی کرد و، پیشنیازی ئەوەشیان کرد کە وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی پەیوەندی لەگەڵ ھەرێمە جیاکانی ئیتاڵیا ببەستن، ھەروەک بانگھێشتی وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستیان بۆ ئیتاڵیا کرد بۆ ئەوەی لە نزیکەوە بەشی کوردی بەسەر بکەنەوەو ھاوکاری و پشتگیری ئەو بەشە بکەن، بۆ ئەوانەش وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی ئامادەیی ھەر جۆرە ھاوکارییەکی پیشاندا و، ئامادەیی وەزارەتەکەشی بۆ سەردان و پشتگیرکردنی بەشی کوردی لە ئیتاڵیا دوپات کردەوە. وەفدەکەی پاڕلەمانی ئیتاڵیا پێکھاتبون لە: جوزێپێ ڕۆمانینی سەرۆکی ئینتەر گروپی پاڕلەمانتاران بۆ دۆستایەتی ئیتاڵیا-کوردستان و ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەران و، پیە لۆکەتێللی سەرۆکی کۆمیتەی ھەمیشەیی پاڕلەمانتاران بۆ مافەکانی مرۆڤ و، پرۆفیسۆر جۆڤاننی دێسسی سکرتێری گشتی پەیمانگەی لویجی ستروتزۆ و، پرۆفیسۆر ئادریانۆ ڕۆسسی بەڕێوەبەری زانستی پەیمانگەی کوردی لە زانکۆی ئۆریەنتالێ لە شاری ناپۆلی و، سۆران ئەحمەد سکرتێری پەیمانگەی نێودەوڵەتی کلتوری کورد و ئێریک بورخارت ڕاوێژکار لە ئەنجومەنی نوێنەرانی ئیتاڵیا و پارتیک موراجێگری باڵیۆزی ئیتاڵیا لە بەغداد و، ھەژار خۆشناویاریدەدەری کونسڵی ئیتاڵیا لە ھەولێر. ئەم هەواڵە 1642جار خوێندراوەتەوە
<urn:uuid:9625da49-bc7a-4786-b05e-b66347c3a586>
CC-MAIN-2017-13
http://zagrosn.com/32273-1
2017-03-27T20:33:20Z
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2017-13/segments/1490218189525.23/warc/CC-MAIN-20170322212949-00436-ip-10-233-31-227.ec2.internal.warc.gz
ckb
0.94044
Arab
3
{"ckb_Arab_score": 0.9404400587081909, "sdh_Arab_score": 0.05159822851419449}
داعش هێرش کردووەتە سەر فڕۆکەخانەی دێرئەزوری لەشکری لە پارێزگای دێرئەزور لە ڕۆژهەڵاتی سوریا و بەپـێی هەواڵەکان شەڕی قورس لە ئارادایە و دەیان کوژراو لە هەردوو لایاندا هەن. کۆمەڵەی سوریا بۆ چاودێری مافەکانی مرۆڤ ڕۆژی چوارشەممە لەسەر ماڵپەڕەکەی نووسیویەتی لە دوێنێ سێشەممەوە شەڕ لە نێوان هێزەکانی ئەسەد و داعش لە دەوروبەری فڕۆکەخانەکە بەردەوامە و بە لایەنی کەم 36 چەکداری داعش و 18 سەرباز و چەکداری سەر بە حکومەت کوژراون. هەروەها نووسیویەتی زانیاری باوەڕپـێـکراویان پـێگەیشتووە 13 لەو چەکدارە کوژراوانەی داعش خەڵکی ڕەققەن و تەرمەکانیان بۆ نەخۆشـخانەکانی ئەو شارە براونەتەوە. ئاماژە بۆ ئەوەش دەکات 2 لەو کوژراوانە کە یەکێـکیان منداڵ بووە تەقینەوەی خۆکوژیـیان بە ئۆتۆمبیلی بۆمبڕێژکراو ئەنجامداوە. پاشان دەڵێت داعش توانیویەتی دەستبگرێت بەسەر یەکەیەکی موشەک و بینایەکی فڕۆکەخانەکەدا.
<urn:uuid:f4d6d2ad-627c-4c77-bdbc-13339850d6ab>
CC-MAIN-2017-13
http://www.dengiamerika.com/a/syria/2955341.html
2017-03-30T18:45:13Z
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2017-13/segments/1490218199514.53/warc/CC-MAIN-20170322212959-00496-ip-10-233-31-227.ec2.internal.warc.gz
ckb
0.873689
Arab
12
{"ckb_Arab_score": 0.8736887574195862, "sdh_Arab_score": 0.06992591917514801, "hac_Arab_score": 0.056241657584905624}
سەرهەڵداوانی سوریا کە ئەمەریکا پشتیوانیان لێ دەکات ڕادەگەیەنێت لە زنجیرەیک هەڵمەتی گەڕاندا لە باکوری پارێزگای ئیدلب ملیتانەکانی سەر بە ئەلقاعیدە بنکەکانیان گرتوون و چەکەکانیان دزیون. هێزی 13ی لەشکری سوریای ئازاد ڕۆژی یەکشەممە لەسەر تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر ڕایگەیاند کە بەرەی نوسڕەی سەر بە ئەلقاعیدە شەوی ڕابوردوو ناوچەکانی ئەوانی تاڵان کردووەو داگیری کردووە. ڕێکخراوی چاودێری مافەکانی مرۆڤی سوریایی بنکە لە بەریتانیا ڕادەگەیەنێت بەرەی نوسڕە دەستی بەسەر موشەکی دژە تانک، زیرەپۆش، تانک و هەنێک چەکو تەقەمەنی ئەو هێزەشدا گرتووە کە لەلایەن ئەمەریکاوە پشتیوانی دەکرێن و مەشقیان پێکراوە. ڕێکخراوەکە دەشڵێت بەرەی نوسڕە و چەکدارە هاوپەیمانەکانی 40 کەسیان لە هێزی 13 ی لەشکری سوریای ئازاد گرتووە. شایانی باسە لەشکری سوریای ئازاد و بەرەی نوسڕەش شەڕ لە پێناو ڕوخانی سەرۆکی سوریا بەشار ئەسەد دەکەن.
<urn:uuid:9c5d5562-bd25-45da-8f84-1a5d367948a4>
CC-MAIN-2017-13
http://www.dengiamerika.com/a/3233898.html
2017-03-25T13:45:39Z
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2017-13/segments/1490218188926.39/warc/CC-MAIN-20170322212948-00057-ip-10-233-31-227.ec2.internal.warc.gz
ckb
0.917335
Arab
13
{"ckb_Arab_score": 0.9173345565795898, "hac_Arab_score": 0.054469749331474304, "sdh_Arab_score": 0.028114039450883865}
سەرۆک وەزیری ئیسرائیل بنیامین نەتانیاهو ڕۆژی یەکشەممە ڕایگەیاند وڵاتەکەی هەرگیز لە بەرزایەکانی گۆلان ناکشێتەوەو ئەو بەرزاییانەی سەر سنوری سوریا بۆ هەمیشە لە ژێر دەستی ئیسرائیل دەمێنێتەوە. لە کۆبونەوەیەکی فەرمی کابینەدا لە گۆلان بەبۆنەی یادی یەکەمین ساڵی دامەزراندنی ئەم حکومەتەی ئێستاوە، نەتانیاهو گوتی گومانی هەیە سوریا هەرگیز بگەرێتەوە دۆزی جارانی بەر لە شەڕی ناوخۆی کە پێنج ساڵە ڕوویتێکردووە. هاوکات گوتیشی ئەو دژی هیچ هەوڵێکی دیپلۆماسی نابێت بۆ سەقامگیری سوریا بەو مەرجەی ئاسایشی ئیسرائیل نەبێتە قوربانی. نەتانیاهو گوتیشی سەرەڕای ئەمانە سنور ناگۆڕێت و لە کۆتاییدا پێویستە جیهانیش دان بە سەروەری ئیسرائیل بەسەر گۆلاندا بنێت و گوتیشی " من بڕیری ئەم کۆبونەوەیەم لە بەرزاییەکانی گۆلان دا تا پەیامێکی ڕوون بنێرم. بەرزاییەکانی گۆلان هەمیشە لە دەستی ئیسرائیل‌دا دەمێنێتەوە. پاش 50 ساڵ ئێستا کاتی ئەوە هاتووە کۆمەڵگای نێونەتەوەیی دانبەوەدا بنێت گۆلان بۆ هەمیشە لە ژێر دەسەڵاتی ئیسرائیل‌دا دەمێنێتەوە. ئیسرائیل لە ساڵی 1967 دەستیگرت بەسەر لە میانەی شەڕی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا دەستیبەسەردا گرت و لە ساڵی 1981 لکانی بە ئیسرائیلەوە.
<urn:uuid:f5eacb9b-4581-4418-9e78-d62546b965ed>
CC-MAIN-2017-13
http://www.dengiamerika.com/a/3289366.html
2017-03-29T11:07:43Z
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2017-13/segments/1490218190295.4/warc/CC-MAIN-20170322212950-00137-ip-10-233-31-227.ec2.internal.warc.gz
ckb
0.962507
Arab
12
{"ckb_Arab_score": 0.9625065922737122, "sdh_Arab_score": 0.031144870445132256}
ڕۆژنامەوی سەندەی تایمس لە زاری ئەو سەرچاوانەی کەلە وەزیرەکانەوە بیستوویانە،دەڵێت دەرچوونی بەریتانیا لە یەکێتی ئەوروپا ڕەنگە هەتا بەلایەنی کەم کۆتایی ساڵی 2019 ڕوو نەدات لەبەر ئەوەی حکومەتەکە زۆر ئاڵۆز بوو بۆ ئەوەی دەستبکات بە پرۆسەی دەرچوونی دووساڵی کە دەبو هەتا کۆتایی ساڵی داهاتوو کۆتایی پێبهاتایە. بەریتانیا ڕۆژی 23 ی مانگی 6 دەنگی دا بۆ جیابوونەوەی لە یەکێتی ئەوروپا، بەڵام بۆچوونەکان جۆراو جۆر بوون لەسەر ئەوەی کە چ کاتێک جێبەجێ بکرێت. بەڵام بە پێی بەندی 50 دەبێت لە ماوەی 2 ساڵدا ئەو بڕیارە جێبەجێ بکرێت و هەندێک لە سیاسەتمەدارە باڵاکانیش داوا دەکەن پێشتریش بێت. سەرۆک وەزیر تێریسا مەی کە هەڵمەتی دەکرد بۆ مانەوەی بەریتانیا لە یەکێتییەکە، ڕایگەیاندووە نایەوێت لەم ساڵدا وتووێژەکان بۆ دەرچوونی بەریتانیا دەستپێبکات لە کاتێدا بەریتانیا کاتی زیاتری پێویستە بۆ خۆئامادە کردن. بەڵام وەزیرانی حکومەتی بەریتانیا هۆشدارییان داوە بە کەسایەتییە باڵاکان لە شاری لەندەن، ناوەندی دارایی لەندەن، کە بەندی 50 ڕەنگە هەتا ساڵی 2017 کاریپینەکرێت چونکە ڕەوشی حکومەت ئاڵۆز بوو .
<urn:uuid:c74e87a3-8cc3-43fb-b5e5-9f537a825266>
CC-MAIN-2017-13
http://www.dengiamerika.com/a/3463837.html
2017-03-30T10:42:12Z
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2017-13/segments/1490218193716.70/warc/CC-MAIN-20170322212953-00157-ip-10-233-31-227.ec2.internal.warc.gz
ckb
0.959025
Arab
11
{"ckb_Arab_score": 0.9590249061584473, "sdh_Arab_score": 0.03398354351520538}
نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان بانگهێشتی کۆماری ئیسلامی ئێرانی کشانده‌وه بۆ به‌شداریکردن له کۆنفرانسه‌که‌ی ئه‌م هه‌فته‌یه‌ی ژنێڤ 2 دا که به‌مه‌به‌ستی دۆزینه‌وه‌ی ڕێگه چاره‌یه‌کی ئاشتیانه‌یه بۆ قه‌یرانی سوریا. سۆران پاڵانی، نوسه‌ر و لێکۆڵه‌ر ده‌ڵێت یه‌کێک له خاڵه گرنگه‌کانی ئه‌م کۆنفرانسه ڕێگه‌گرتن بوو له هاوپه‌یمانێکی سه‌ره‌کی ڕژێمه‌که‌ی به‌شار ئه‌لئه‌سه‌د واته کۆماری ئیسلامی ئێران له‌وه‌ی به‌شدار بێت که پێشتر هه‌ندێک وڵات وه‌هایان داده‌نا تاران ده‌بێته به‌شێک له چاره‌سه‌رکردنی قه‌یرانی خوێناوی سوریا. به‌ڕێز پاڵانی که مامۆستای به‌شی یاسایه له زانکۆی کۆیه ئاماژه‌ش به‌وه ده‌کات له‌وبڕوایه‌دا نییه ئێران کاردانه‌وه‌یه‌کی ئه‌وتۆی هه‌بێت به‌رامبه‌ر به‌و بڕیاره‌ی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان له‌و ڕوانگه‌یه‌وه‌ی تاران ئێستا خۆی گیرۆده‌ی کۆمه‌ڵێک کێشه و گرفتی خۆی هه‌یه، به‌ڵام ده‌شڵێت نابێت ئه‌وه‌شمان بیر بچێت که تاران ده‌ست له خراپه‌کاریه‌کانی خۆی هه‌ڵناگرێت له ناوچه‌که‌دا. به‌ڵێن ساڵح وتووێژی له‌گه‌ڵ سۆران پاڵانی کردووه. زانیاری زیاتر له ده‌قی وتووێژه‌که‌دایه:
<urn:uuid:ad3cc499-ca86-4150-97aa-9526a00765c6>
CC-MAIN-2017-13
http://www.dengiamerika.com/a/1834249.html
2017-03-23T00:25:56Z
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2017-13/segments/1490218186530.52/warc/CC-MAIN-20170322212946-00627-ip-10-233-31-227.ec2.internal.warc.gz
ckb
0.999334
Arab
14
{"ckb_Arab_score": 0.9993335008621216}
هه‌ندێ جار خوێندنه‌وه‌ی شیعرێك یان هه‌رده‌قێكی ئه‌ده‌بی گه‌لێ پرسیار لای خوێنه‌ره‌كه‌ی ده‌وروژێنێت. بۆ خۆم كه شیعری (عه‌شق له‌گه‌ڵ سه‌نه‌مدا) م خوێنده‌وه، گه‌لێ پرسیار سه‌باره‌ت به‌و شیعره لام دروست بوو. هه‌ربۆیه په‌یوه‌ندیم كرد به باران عه‌لائه‌دین ی خاوه‌نی ئه‌و شیعره و بووه میوانی به‌رنامه‌ی ئه‌م هه‌فته‌یه‌ی فه‌رهه‌نگ و تۆره‌ی كوردی كه هاوكار به‌ڵێن ساڵح ئاماده‌و پێشكه‌شی ده‌كات. بۆ گوێگرتن له ته‌واوی به‌رنامه‌كه‌ی 28/2/2005، كلیكی ئه‌م ئۆدیۆ فایله‌ی لای سه‌ره‌وه‌ی ئه‌م لاپه‌ڕه‌یه بكه. فه‌رهه‌نگ و تۆره‌ی كوردی به‌رنامه‌یه هه‌موو ڕۆژانی دووشه‌ممه له كاتژمێر 2:00 ی پاش نیوه‌ڕۆ به كاتی واشنتۆن یاخود كاتژمێر 19:00 ی ئێواره به كاتی جیهانی یاخود گرنتش بڵاوده‌بێه‌وه.
<urn:uuid:d91da3c2-fd88-422f-84c5-f4b06cf72954>
CC-MAIN-2017-13
http://www.dengiamerika.com/a/a-58-a-2005-03-02-1-1-89173212/944191.html
2017-03-24T00:16:50Z
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2017-13/segments/1490218187227.84/warc/CC-MAIN-20170322212947-00647-ip-10-233-31-227.ec2.internal.warc.gz
ckb
0.996266
Arab
9
{"ckb_Arab_score": 0.9962660074234009}
ئه‌مشه‌و هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌رجه‌نتین له به‌رده‌م تاقیكردنه‌وه‌یه‌كی قورسدایه كاتێك له پاڵاوتنه‌كانی جامی جیهانیدا میوانداریی كۆڵۆمبیا ده‌كات. ئه‌رجه‌نتین كه پله‌ی شه‌شه‌می ریزبه‌ندی له پاڵاوتنه‌كاندا گرتووه پێویستی به بردنه‌وه‌یه تا بگاته پله‌كانی پێشه‌وه‌ی ریزبه‌ندی و بتوانێت بگاته جامی جیهانی كه ئێستا له ژێر هه‌ڕه‌شه‌ی نهگهشتندایه دوای ئه‌وه‌ی له چوار یاری پێشوودا ته‌نها دوو خاڵی به‌ده‌ستهێناوه. ئه‌رجه‌نتین له یاری پێشوودا به‌رامبه‌ر به‌رازیل رووبه‌ڕووی شكشتیكێ قورس بوویه‌وه ئه‌وه‌ش كاریگه‌ری ده‌رونی له‌سه‌ر ئه‌و تیپه دروست كردووه و ئه‌مشه‌و پێویستی به بردنه‌وه‌یه له خاكی خۆیدا به‌رامبه‌ر كۆڵۆمبیا كه پله‌ی سێهه‌می پاڵاوتنه‌كانی گرتووه و ته‌نها دوو خاڵیش له پێشیه‌تی 356 جار خوێندراوەتەوە 15/11/2016
<urn:uuid:b764c724-bb2b-4279-b93a-ba62fd5000b3>
CC-MAIN-2017-13
http://payam.tv/drejey-hewal.aspx?id=14219&LinkID=4
2017-03-27T00:44:39Z
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2017-13/segments/1490218189316.33/warc/CC-MAIN-20170322212949-00042-ip-10-233-31-227.ec2.internal.warc.gz
ckb
0.997754
Arab
3
{"ckb_Arab_score": 0.9977537393569946}
هێله‌ری کلنتن ، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی وڵاته یه‌کگرتوه‌کانی ئه‌مریکا فشاره‌کانی زیاد ده‌کات بۆ سه‌ر ڕوسیا تا مۆسکۆ به‌شدار بێت له هه‌وڵه چڕوپڕه نێونه‌ته‌وه‌ییه‌کان به‌مه‌به‌ستی گواستنه‌وه‌ی سیاسیانه له سوریادا که به‌شار ئه‌لئه‌سه‌د سه‌رۆکی سوریا له ده‌سه‌ڵات لابدات. خانم کلنتن ده‌ڵێت له دواترین وتووێژیدا له‌گه‌ڵ سێرگیێ لاڤرۆڤ ، وه‌زیری ده‌روه‌ی ڕوسیادا ئه‌وه‌ی ڕوون و ئاشکرا کردووه که ده‌بێت ڕوسیا له‌سه‌ر ئه‌و مێزه بێت بۆ پێکانی ئه‌و ئامانجه. ڕوسیا گرنگترین هاوپه‌یمانی سوریایه و هه‌تا ئێستا پشتیوانکردنی هه‌موو ئه‌و هه‌نگاوانه‌ی ڕه‌تکردۆته‌وه که ده‌شێت ببنه مایه‌ی ده‌ستێوه‌ردان له سوریادا. وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریکا ده‌ڵێت پێویسته هه‌موو سوریاییه‌کان دڵنیا بکرێنه‌وه له‌وه‌ی ئاینده‌یه‌کی باشتریان ده‌بێت له ڕێی گواستنه‌وه‌یه‌کی دیموکراسیانه بۆ فه‌رمانڕه‌وایه‌تی کردنی خۆیی. له میانه‌ی کۆنفرانسه ڕۆژنامه‌وانیه‌که‌یدا له ستۆکهۆڵم هێله‌ری کلنتن گوتی ڕۆژی چوارشه‌ممه له تورکیا له‌گه‌ڵ نوێنه‌رانی ژماره‌یه‌ک وڵاتی ناوچه‌که‌دا کۆده‌بێته‌وه که ترسیان هه‌یه له‌وه‌ی شه‌ڕێکی سه‌رتاسه‌ری ناوخۆیی له سوریادا ڕووبدات.
<urn:uuid:3b0d3f01-ad4d-46fa-bf73-a670fd5bae3d>
CC-MAIN-2017-13
http://www.dengiamerika.com/a/clinton-jun03-156900395/1247916.html
2017-03-27T01:00:14Z
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2017-13/segments/1490218189316.33/warc/CC-MAIN-20170322212949-00042-ip-10-233-31-227.ec2.internal.warc.gz
ckb
0.999205
Arab
14
{"ckb_Arab_score": 0.9992048144340515}
خانم کۆنده‌لیزا رایس له یه‌که‌م سه‌ردانی دیپلۆماسیدا بۆ ئه‌نده‌نوسیا دوای ئه‌وه‌ی له ساڵی ڕابردوودا بووه وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریکا، ستایشی ئه‌نده‌نوسیای کرد بۆ ئه‌و ریفۆرمانه‌ی ئه‌نجامیانداوه. خانم رایس له میانه‌ی کۆنگره‌یه‌کی ڕۆژنامه‌وانی ڕۆژی دووشه‌ممه‌دا گوتی ئه‌نده‌نوسیا له ماوه‌ی چه‌ند ساڵی ڕابردوودا، هه‌نگاوی زۆر گه‌وره‌ی داوه له هه‌موو لایه‌نه‌کانی وه‌ک هه‌ڵبژاردنه دیموکراتیه‌کان و ڕێکخستنی جوداخوازه‌کانی ڕۆژهه‌ڵاتی ته‌یمور و ناوچه‌ی ئاچێ و هاوکاریشیان له‌گه‌ڵ ئه‌مریکا له مه‌سه‌له‌کانی وه‌ک تیرۆریزم و ئه‌نفلوه‌نزای باڵنده‌دا. خانم راسیس داکۆکی له بڕیاره‌که‌ی ساڵی ڕابردووی به‌ڕێوبه‌رایه‌تی بوش کرد بۆ خستنه‌وه گه‌ڕی په‌یوه‌ندییه له‌شکرییه‌کانی ئه‌مریکا له‌گه‌ڵ ئه‌نده‌نوسیا و گوتی باشترین ڕێگه بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌مریکا کاریگه‌ری له‌سه‌ر ریفۆرمی سیاسی ئه‌و ووڵاته هه‌بێ ئه‌وه‌یه که ڕێبه‌ره له‌شکرییه‌کانی ئه‌نده‌نوسیا به‌شداری پرۆسه‌ری ریفۆرم بکه‌ن. بریاره خانم رایس چاوی به سه‌رۆکی وڵاته‌که، سوسیلۆ بامبانگ یودۆیۆنۆ و چه‌ند لێپرسراوێکی تری ئه‌نده‌نوسی بکه‌وێت به مه‌به‌ستی ووتوێژکردن له‌سه‌ر کێشه هه‌رێمیه‌کان و کشه‌ی نێوان ئیسرائیل و فه‌له‌ستینیه‌کان. خانم رایس هیوا ده‌خوازێت که‌وا ئه‌نده‌نوسیا که گه‌وره‌ترین وڵاتی موسوڵمانه له جیهاندا کاریگه‌ری له‌سه‌ر گروپی چه‌کداری حه‌ماس هه‌بێت که سه‌رۆکایه‌تی حوکومه‌تی نوێی فه‌له‌ستینیه‌کان ده‌کات
<urn:uuid:d39a2fca-034a-4970-9f72-4e687a85c189>
CC-MAIN-2017-13
http://www.dengiamerika.com/a/a-58-2006-03-13-voa9-89182667/945869.html
2017-03-25T15:40:07Z
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2017-13/segments/1490218188962.14/warc/CC-MAIN-20170322212948-00347-ip-10-233-31-227.ec2.internal.warc.gz
ckb
0.997759
Arab
10
{"ckb_Arab_score": 0.9977589249610901}
به‌رپـرسی ده‌زگای هه‌واڵگری کۆریای باشور ده‌ڵێت ئه‌گه‌ری زۆره کۆریای باکور جارێـکی دیکه هێرش بکاته‌وه سه‌ر وڵاته‌که‌ی، ئه‌مه‌ش دوابه‌دوای تۆپـبارانه‌که‌ی هه‌فته‌ی ڕابردووی سه‌ر دورگه‌یه‌کی وڵاته‌که‌ی که تیایدا ژماره‌یه‌ک که‌س کوژران. ئاژانسی هه‌واڵه‌کانی یۆنهاپ ده‌ڵێت ۆون سی هونی به‌رپـرسی ده‌زگای هه‌واڵگری کۆریای باشور ئه‌م پـێشـبینیـیهی ڕۆژی چوارشه‌ممه کردووه له ده‌می کۆبوونه‌وه‌ی لیژنه‌یه‌کی په‌رله‌مانیدا. هه‌روه‌ها ئاژانسی هه‌واڵه‌کانی یۆنهاپ بڵاویکرده‌وه که‌وا ڕێ بێوم کوانی په‌رله‌مانتاری سه‌ر به پارتی حوکمڕان به لیژنه‌که‌ی گوتووه کۆریای باکور بۆیه بۆردومانی دورگه‌ی یۆنپـیۆنگی له 23 ی مانگی یازده‌دا کردووه تا سه‌رنج له‌سه‌ر کێشه ناوخۆیـیه‌کانی لابرێت. ڕێ له زاری ۆونهوه ده‌ڵێت ڕێبه‌رانی کۆریای باکور دووچاری بێزاری خه‌ڵـکی بوونه‌ته‌وه به‌هۆی خراپی باری ئابوری وڵاته‌که و هه‌روه‌ها نیازی ڕێبه‌ری باڵا کیم جۆنگ ئێڵ بۆ گواستنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی خۆی بۆ بچوکترین کوڕی کیم جۆنگ ئون. چینیش لای خۆیه‌وه داوای له هه‌موو لایه‌نه‌کان کردووه خۆیان له زیادکردنی گرژیـیه‌کان بـپارێزن. له به‌یژینیش ئاژانسی هه‌واڵه‌کانی ژینوای فه‌رمی له زاری وه‌زیری ده‌ره‌وه یانگ جیچی بڵاویکرده‌وه که گوتوویه‌تی پـێویسته هه‌موو لایه‌نه‌کان ئارام بن و دان به‌خۆیاندا بگرن. یانگ جیچی گه‌وره‌ترین کاربه‌ده‌سـتی چینه هه‌تا ئێسـتا به ئاشـکرایی له‌سه‌ر ئه‌م کێشه‌یه لێـدوان بدات. وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا و کۆریای باشوریش ڕۆژی چوارشه‌ممه کۆتایی‌یان به مه‌شق و ڕاهێنانێـکی گه‌وره‌ی ده‌ریای خۆیان له ده‌ریایی زه‌رددا هێنا. کاربه‌ده‌سـتانی وه‌زاره‌تی به‌رگری کۆریای باشور گوتیان ئه‌وان له وتووێژدان سه‌باره‌ت به سـازدانی مه‌شق و ڕاهێنانێـکی دیکه‌ی گه‌وره له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریکا تا له زوویه‌کی ئه‌م مانگه‌دا ئه‌نجام بدرێت.
<urn:uuid:cadb2309-9fce-49a6-adad-c339b8cecded>
CC-MAIN-2017-13
http://www.dengiamerika.com/a/koreas-tensions-1dec10-111128059/963443.html
2017-03-25T15:43:23Z
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2017-13/segments/1490218188962.14/warc/CC-MAIN-20170322212948-00347-ip-10-233-31-227.ec2.internal.warc.gz
ckb
0.997261
Arab
9
{"ckb_Arab_score": 0.9972606301307678}
مۆسـكۆ و واشـنتۆن ڕێـكـكه‌وتوون گوتاری سـیاسـیـیان به‌رامبه‌ر به یه‌كتر نه‌رم بكه‌نه‌وه به ئامانجی باشتركردنی په‌یوه‌ندیـیه‌كانی ئاڵۆزبوویان. وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ڕوسیا سێرگی لاڤرۆڤ گوتی ڕێـكـكه‌وتنه‌كه سێشه‌ممه هاته دی له‌كاتی دیداری نێوان سه‌رۆك پـوتن و وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا كۆنده‌لیزا ڕایس، دیداره‌كه له ده‌ره‌وه‌ی مۆسـكۆ به‌ڕێوه‌چوو. بڵاوكراوه‌یه‌كی كورتی كرێملن ورده‌كاری سه‌باره‌ت به كۆبوونه‌وه‌كه نه‌دا، به‌ڵام ئاژانسی دهنگوباسی ئیته‌رتاس له زاری لاڤرۆڤ، كه به‌شـداری كۆبوونه‌وه‌كه بووه، ده‌ڵێت به‌ڕێز پـوتن هه‌ڵوێسـتی ڕوسیای دووپات كردبۆوه له دژایه‌تیـكردنی دامه‌زراندنی سـیستمی دژه موشه‌كی ئه‌مریكا له ئه‌وروپا. له چه‌ند مانگی ڕابردوو په‌یوه‌ندیـیه‌كان گرژبوون له‌سه‌ر بهرههڵـسـتكردنی ڕوسیا دژی دانانی ئه‌و سیسـتمه. هه‌روه‌ها قسه‌ی توند ئاڕاسـته‌ی یه‌كتر كراون كه مۆسـكۆش دوودڵی نیشـانداوه سه‌باره‌ت به پـشـتیوانیكردن له به‌رنامه‌یه‌كی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ سه‌ربه‌خۆیی كۆسۆڤۆ له‌ژێر چاودێری نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان.
<urn:uuid:c2233820-2e84-41f2-904e-78009da9becd>
CC-MAIN-2017-13
http://www.dengiamerika.com/a/a-58-2007-05-15-voa5-89194707/948284.html
2017-03-30T12:55:46Z
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2017-13/segments/1490218194600.27/warc/CC-MAIN-20170322212954-00447-ip-10-233-31-227.ec2.internal.warc.gz
ckb
0.995429
Arab
8
{"ckb_Arab_score": 0.9954293966293335}
جێگرى یەکەمکى پارێزگارى موسڵ لە هەولێکى کوشتن ڕزگارى بوو و ژمارەى قوربانیانى تەقینەوە خۆکوژیەکەى ئێوارەى سێشه‌ممه گوندی مه‌والی موسڵ بۆ 33 کوژراو و بریندار بەرز بووە. سەعید مەمۆزینى، وتەبێژى لقى 14ى پارتى دیموکراتى کوردستان بە دەنگى ئەمریکاى ڕاگەیاند لەو کاتەى عەبدولقادر عەبدوڵڵا بەتووش، جێگرى یەکەمى پارێزگارى موسڵ کە سەر بە لیستى برایەتى کوردەکانە لە نزیک قەزاى تلکێف لە باکورى موسڵ بۆمبێکى چێنراو بە کاروانى ئۆتۆمبیلەکانیدا تەقیـیەوە، بەڵام هەوڵەکە سەرکەوتوو نەبوو و هیچ زیانێکى بەر نەکەوت ناوبراو ئاشکراشى کرد کەوا هێزە ئاسایشیەکانى موسڵ تواناى کۆنترۆڵکردنى ڕەوشەکەیان نیـیە دەشڵێت تەنها لە ماوەى ئەم مانگەدا و تەنها لە شارى موسڵ نزیکەى 110 کەس لە موسڵ کوژراون کە پـێنجیان ڕۆژنامەوان بوون، ئەمه‌ش بە خوێناوی‌ترین مانگى ساڵى 2013 دەژمێردرێت. لە لایەکى تریشەوە دکتۆر سەڵاحەدین زەنون، سەرۆکى فەرمانگاى تەندروستى موسڵ بە دەنگى ئەمریکاى راگەیاند کەوا ژمارەى کوژراوانى تەقینەوە خۆکوژیەکەى ئێوارەى دوێنێ سێشه‌ممه بۆ سەر بازگەیەکى هاوبەشى پشکنینى سوپا و پۆلیسى عێراق لە گوندى مەوالى رۆژئاواى موسل بۆ 8 کوژراو 25 بریندار بەرز بووه‌ته‌وه و لە نێو کوژراوەکاندا 3 منداڵ و 4 پۆلیس هەن.
<urn:uuid:e77012c0-5058-4588-ae61-992209fe6c9a>
CC-MAIN-2017-13
http://www.dengiamerika.com/a/1779938.html
2017-03-23T02:26:34Z
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2017-13/segments/1490218186608.9/warc/CC-MAIN-20170322212946-00006-ip-10-233-31-227.ec2.internal.warc.gz
ckb
0.896444
Arab
12
{"ckb_Arab_score": 0.8964443206787109, "sdh_Arab_score": 0.0841967985033989, "hac_Arab_score": 0.019279805943369865}
نووسینی: هادی عەزیزی ئێمەی مرۆڤ لە ناخی جیا لە خۆبوونی خۆمان و جیا لە کۆمەڵگای خۆمان ون دەبین و لە پشت دەمامک و ئەرکی کۆمەڵایەتی دەنێژرێین. ئەو دۆخە بە "غەریب بوون"نێو دەبردرێ و بە شیکارییەکی فەلسەفەی کۆمەڵایەتی لە نێوان بوون یا هەبوون مرۆڤ لێک دەداتەوە. بە پێشکەوتنی تەکنۆلۆژیا و کرانەوەی دەست و باڵی مرۆڤ بە سەر زۆر زانیاری‌دا، کۆمەڵێک دیالۆگ و هەڤپەیڤین لە نێوان مرۆڤەکاندا هاتە ئاراوە،کە لە دنیای نێتوۆرکدا،ئەو قسە و باسانە جەمسەرەکانی گۆی زەویشی بە یەکەوە گرێدا.جارە و بارە لە تەنیشت ئەم ئاخاوتنانەدا کە باس لە تەکنۆلۆژیا و زانست و مرۆڤایەتی و پێشکەوتن دەکرێت،دەلاقەیەکیش بۆ باس لە نەتەوەکان هەیە و رەنگە مرۆڤ پێویست بکا جارناجارێک بە نموونە هێنانەوە وەک ئەزموون باس لە وڵاتی خۆی و نەتەوەی خۆی بکات،لێرەدا پرسیار ئەوەیە ئاخۆ مرۆڤی کورد چەندە دەتوانێ لە ئەو نموونانە کەڵگ وەرگرێ؟ئاخۆ مرۆڤی کورد دەتوانێ خۆی وەک دەوڵەت یا وڵات پێناسە بکات؟ئایا ئەم شێوە دیالۆگانە لە هەموو بەشەکانی کووردستان وەک یەکن؟ئایا ئەو مەۆڤە کوردانەی کە توانیویانە خۆیان لە بازنەی هزری داگیرکەر رزگار بکەن زۆرن؟و……………هتد؟ ئەم نووسینەی خوارەوە بە دوور لە ئەتنیک ـگەرایی و پارچەگەرایی دۆخی مرۆڤی کورد لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان لێک دەداتەوە و ئاڵۆزی وسەرگەردانی کۆمەڵگای ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە سەر ئەساسی زمانی و کوولتوری کە مۆرکی سەرەکین بۆ پێناسەی نەتەوەیەک،دەڕەوێنەتەوە. کۆمەڵناسی(sociology)ومرۆڤناسی(anthropology)وەک دوو لقی گرینگ لە زانستە مرۆڤایەتییەکان کە بوونەتە دوو بازنەی تێکهاڵاو کە کۆمەڵناسی خۆی بە سەر مرۆڤناسیدا زاڵ کردووە،وەڵامی بۆ زۆر پرسیار هەیە و لەو لێکۆڵینەوەیەدا بە پشت بەستن بەم زانستانە،سێ زاراوە(اصطلاح) شی دەکەینەوە کە وەک سێ چەقی جەنجەڕێک تاک و کۆمەڵگای کوردی دەهاڕێ.ئەو زاراوانە هاوکات کە لە یەک جیاوازن،لە هەمان کاتیش‌دا تەواوکەری یەکترین و بریتین لە:١.ئێلیناسیۆن(Alienation)٢.ئاسیمیلاسیۆن(Assimilation)٣.ئەنتگراسیۆن(Integration ). ١.ئێلیناسیۆن: زۆربەی زۆری بیرمەندانی دنیا گەورەترێن کێشەی ئێستای کۆمەڵگا،وەک قەیرانی هەبوون یان خۆنەناسین لێک دەدەنەوە،زۆربەی ئەو فیلسووفانە باسیان لە ئێلیناسیۆن کردووە و هەر کامەیان بە شێوەیەک لە سەری دواون،لەوانە هێگێل و مارکس و فۆئێرباخ و ئێریک فرۆم و….هتد.لە ناو هەموو لێکدانەوەکاندا یەک دۆخ گشتییە؛ئەویش باس لە هەبوونی دڵەڕاوکی و بێ ئیرادەیی و خۆدۆڕاندن و دوور کەوتنەوە لە ناخ دەکات.هەروەها لە ناو نووسین و رادەربڕینی فیلسووفەکانی زاراوەی ئێگزستانیالیزم(بریتییە لە بڕوا بە خۆبوون و هەڵەیە کە وەک پووچ گەرایی لێک دەدرێتەوە،کە لێرە جێی باسکردنی نییە) یش،ئەو دۆخە لەبەر چاو گیراوە و بەم شێوەیە لێکی دەدەنەوە.ئەوان دەڵێن: ئێمەی مرۆڤ لە ناخی جیا لە خۆبوونی خۆمان و جیا لە کۆمەڵگای خۆمان ون دەبین و لە پشت دەمامک و ئەرکی کۆمەڵایەتی دەنێژرێین.ئەو دۆخە بە "غەریب بوون"نێو دەبردرێ و بە شیکارییەکی فەلسەفەی کۆمەڵایەتی لە نێوان بوون یا هەبوون مرۆڤ لێک دەداتەوە. لێرەدا مرۆڤ، نوێ بوون لە بووندا دەبینێ و ئەوەش مرۆڤ لە ناخی خۆی دوور دەکاتەوە،هەر بۆیە مرۆڤ تووشی ئێلیناسیۆن یان لە خۆی بێگانە دەبێ.ڕۆژهەڵاتی کوردستان کە ئێستا لە بار و دۆخێکی ئابووری خراپ بە سەر دەبا،ئەوەش لە پێش هەمووشتێکدا ئەو هەلانە لە مرۆڤ دەگرێتەوە کە بە خۆی رابگا و لانیکەم ناتوانێ بە پێداهاتنەوە بە مێشک و ناخ و فێڕبوونەکانی خۆی نوێژەن بکاتەوە.هەر وەها بن دەستی دەوڵەتی داگیرکەر و چاوترسێن کرانی کۆمەڵگا لەلایەن کۆماری ئیسلامییەوە، جیا لەوەی مرۆڤی کورد لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان کاری بە کەس نییە، تەنانەت لە خۆشی دابڕاوە.هەموو کۆمەڵگایەک هەر دە ساڵ جارێک پێداهاتنەوەیەکی مێژوویی و سیاسی و ئابووری و کۆمەڵایەتی بە خۆیدا دەکا،بە لێک دانەوەی ئاستی پێشکەوتنی کۆمەڵگا و هاتنی جیلێکی نوێ بۆ ناو بازنەی کۆمەڵگا،سەر لە نوێ داڕێژەی بۆ دادەڕێژنەوە و بە میکانیزمی جۆراوجۆر هەڵیدەسەنگێنن،کە لە کۆمەڵگای بن دەستی ڕۆژهەڵاتی کوردستان ئەو دۆخە ڕۆژ بە ڕۆژ خراپتر دەبێت و بە سەر خەڵک و کۆمەڵگادا دەشکێتەوە و مرۆڤی کورد زیاتر لە ناو سیاسەتە چەپەڵەکانی کۆماری ئیسلامی و نەتەوەی سەردەستدا نوقم دەبێت.رەوشی خراپی کۆمەڵگا ئەو هونەرەشی لە تاکی کورد ستاندۆتەوە کە دەبێ خوێندن بۆ فێڕبوون و زانست بێ،بەڵکوو ئەو دەخوێنێ هەتا بتوانێ وەک فەرمانبەر لە ناو سیستەمی حکوومەتدا خۆی بکاتەوە،هەتا لە دواڕۆژ لە برسانە نەمرێت،کەوابوو بەو ئاراستانەدا دەڕوا کە حکوومەت بۆی دیادی دەکا و ئەوەش ئەو مرۆڤانە وا هان دەدا،کە نەک لە ناخ بەڵکوو لە هەمووشتێکی خۆی داببڕێت.ئەو مرۆڤە دوودڵە لە زۆربەی بژاردەکانی،تەنانەت لە ئاستی خۆشەویستی و پێكهێنانی بنەماڵە وەک بناخەی کۆمەڵگا بە هێز نییە، هەر بۆیە ئەو ئاکامانەی لێ دەکەوێتەە کە دواتر بە جیا بوونەوە و لێکترازانی بنەماڵە کۆتایی دێت،کە ئێستای ڕۆژهەڵاتی کوردستان لەو حاڵەتانە پڕە و ئەوەش هەمووی بەرهەمی سیاسەتەکانی کۆماری ئیسلامی ئێرانە. ئەو لە خۆ بێگانە بوونە کە تێگەییشتنی لە گەڵ نییە،هەل و مەرجێک دەڕەخسێنێت کە وەک چیرۆکی شاری گولان،هەمووی بە لاچاو لە یەک دەڕوانن و کەس لەم دۆخە رازی نییە و هاوکاتیش کەس خۆی بە خەتابار نازانێ.کۆی ئەم تێگەییشتنە بەرەو رووی مرۆڤێکمان دەکاتەوە کە خۆی نییە و خۆی لە پشت دەمامک حەشار داوە و ئەو دەمامکداربوونە کە بە تێپەڕبوونی کات،کەسایەتی بۆ خولقاندووە و کۆمەڵگایەکی بەرهەم دەخولقێنێت،کە جیا لە بندەستی و داگیرکراوی هەڕاجیش کراوە. ٢. ئاسیمیلاسیۆن(Assimilation) ئاسیمیلاسیۆن بە واتای گشتی،یانی لە یەک چوون،یان درووست کردنی وەک یەک. ئەو زاراوەیە زۆرتر لە باری کلتووری و فەرهەنگییەوە بە کار دێت و لە زانست دا،بۆ کۆمەڵگایەک یان نەتەوەیەک بە کار دەبردرێ کە بە شێوەیەکی گشتی لە بندەستی تاقمێک یان نەتەوەیەک یان حکوومەتێکی حاکمدا،دەتوێنەوە و لە کو‌لتوور و فەرهەنگی خۆیان دادەبڕێن کە ئەم بابەتە لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان زمانیش وەک بناخەی کو‌لتوور هاوڕێیەتی دەکات و دەتوانین بەم شێوەیە روونترنێوی لێ ببەین کە،کۆماری ئیسلامی دەیهەوێ ڕۆژهەڵاتی کوردستان تووشی ئاسمیلاسیۆنی زمانی و کولتووری دەکات. زمان وەک دیاریکەری جوگرافیای سیاسی و بنەڕەتی کو‌لتوور،گەورەترین پێناسەیە بۆ نەتەوە بوون.لە ئێران بە شێوەیەکی سیستماتیک لە سەردەمی رەزاخانی سەواد کوهی دەستی پێ‌کرد،ئەگەر چی هەر لە رووخانی مادەکانەوە هەر پاشآیەتییەک کە هاتووەتە سەر کار،حەولی ئەوەیان داوە کە کورد لە هەموو شتێک بێبەش بێت،جا هەر لە چەواشەکاری مێژوویی و……..هتد. لە سەردەمی پاشایەتی بە نێو پاڵەیی (پهلوی) بە ناوی ڕێفۆرمەوە کۆمەڵیک یاسای کۆمەڵایەتی و سیاسی‌یان بە سەر نەتەوەکانی جیا لە نەتەوەی فارس‌دا سەپاند،کە نەتەوەی کورد زیاتر رووبەڕووی ئەو ئاراستەیە دەبۆوە.لەو نموونانە داهێنانی زمانی فارسی کرماشانی بوو کە هەتا ئێستاش و لە دوای هاتنە سەر کاری رژیمی خومەینی،ئەو دۆخە بە هۆی بە لە خزمەت گرتنی مرۆڤی کورد بە هۆی ئایینزاوە لە دام و دەزگا نیزامییەکان بەردەوامە و بە تایبەت لە ناو شاری کرماشان تەواو جێی بە شێوەزاری کەڵووری چۆل کردووە،ئەوەندەی حکوومەتی ئێران بە رێگای نیزامی گەرییەوە حەولی داوە کرماشان وەک ناوچەیەکی فارس نشین نیشان بدا،ئەوەندەش لایەنی کوردی لێی بەرپرسیارە کە وەک خەسارناسی سیاسی دەتوانین بڵێین شۆڕش و سەرهەڵدان لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان،بە تایبەت لە هەشتاکانی زایینی‌دا نەیتوانیوە لە ناوچەی ناودەروەن لە کامیاران و شیوی خەراجیان لە روانسەر بەرەو خوارتر بڕوات،هەر بۆیە مۆرکە نەتەوایەتییەکان تووشی کاڵ بوونەوەیەکی بێ وێنە بوون کە زیاتر رێگا خۆش کرا بۆ سیستمی داگیرکەر هەتا سیاسەتی خۆی بەرەو پێشەوە ببا. لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان بە گشتی دۆخێک لە ئارادایە کە هەموو کۆمەڵگای تەنیوە و تاکی کورد بە گوومانەوە لە کورد بوونی خۆی دەڕوانێ.سیستمی زاڵ وایکردووە کە مرۆڤی کورد لە پێشینەی خۆی داببڕێ و ئەو ئاستە تا ئەو جێگایە پێش کەوتووە کە لە زۆربەی ماڵە کوردەکان وێنەی درۆیینی پاشاکانی هەخامەنشی(ئەخمینی) هەڵدەواسرێت و کوردیش وەک فارس ڕۆژانە هەندێک رستە و قسەی راست یان ناڕاستی پاشاکانی هەخامەنشی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا شانەوشانیان پێدەکا.لە لایەکی دیکەوە زمان کە لە هەر کۆمەڵگایەکدا قەدەخە بوو،ڕۆژ بە ڕۆژ بازنەی زمانەوانی و واتای وشەکان لە رەسەنایەتی دوور دەکەوێتەوە و هەر زمانێکیش کە ڕۆژانە بە شێوەیەکی زانستی کاری لە سەر نەکرا،بەرەو نەمان دەڕوا و لە ناو کۆڵان و بازاڕی نەتەوەیەکی بن دەست،قسە و وێژەی نەتەوەی سەردەست و حاکم تێکەڵاوی دەبێت.ئەڵبەت لێرەدا مژارێکی گرینگ هەیە کە باس کردنی جێی خۆیەتی،ئەوێش تاقمێک لە کۆمەڵگای ڕۆژهەڵاتی کوردستانن،کە بە هۆی سەرقاڵ بوون لە دام و دەزگاکانی حکوومەتدا و زاڵ بوون بە سەر ناوەندی شارەکانی ڕۆژهەڵاتدا،بە جۆرێک وەک بازرگانێکی خراپ،هاوردەی کولتووری نەتەوەی سەردەستن لە ناوەندی حکوومەتەوە بۆ ناو شارەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستانن کە هەر شارێک کۆمەڵێک گوندی بە دەوری خۆیەوە خڕ کردۆتەوە وئەو تاقمە بە نێوی فەرهەنگی بوونەوە تەواو لە گەڵ مەرامی حکوومەت هەڵدەسووڕێن و رۆشنبیرییەکەشیان لە چوارچێوەی ئەو ڕۆژنامانەدا دەسووڕێتەوە کە کۆماری ئیسلامی ئێران چاپ و بڵاویان دەکاتەوە.لە ئاکامدا سیستمی حکوومەت بە بڵاو کردنەوەی ئەو هزرە،کە زمانی ئێوە،زمان نییە و شێوەزارێکە لە زمانی فارسی،تاکی کورد تاکی کورد بەرەو ئاراستەیەک دەبا کە خۆی لە بەرابەر کولتووری نەتەوەی سەردەست بە سووک دەزانێ وهەتا ئەو کەندەڵانە دەچێتە پێش کە لە شوێنە گشتییەکاندا لە گەڵ منداڵەکەی بە فارسی قسە دەکا و کاتێکیش لە گەڵ فارسێک رووبەڕوو دەبێتەوە بە شانازی دەزانێ بتوانێ وەک فارسەکە قسە بکا وبە جۆرێک دەکەویتە کیبڕکێ لە گەڵ نەتەوەی سەردەست و لە زۆر شوێن بە شوورەیی دەزانێ خۆی بە کورد ناو ببا. ٣.ئەنتگراسیۆن: ئەنتگراسیۆن بریتییە لە زاراوەیەک کە بۆ کۆمەڵگایەک بە کار دەبردرێ کە باوەشی ئاواڵەیە بۆ کۆچبەر و پەنابەر کە رووی تێبکەن،ئەو کەسەی روو دەکاتە ئەو کۆمەڵگایە،کۆمەڵێک ئەرکی دەکەوێتە سەر شان کە بۆ ئەوەیکە ژیانی ڕۆژانەی بە دوا نەکەوێ،دەبێ خۆی لە گەڵ ئەو کۆمەڵگایە بگونجێنێ و لە پێش هەموو شتێکدا دەبێ فێری زمان و کولتووری ئەو جوگرافیایە بێت کە دەیهەوێ تێیدا بژیت.لەو نموونە بەرچاوانە کۆچی ئەم دواییانەی خەڵکی ڕۆژهەڵاتی ناوین بە تایبەت کوردستان بوو،کە ئێستاکە هەمووی لە کەمپەکاندا نیشتەجێن هەتا فێری زمان و شێوازی هەڵس و کەوتی ئەو وڵاتانە بن. لە ئاستی ڕۆژهەڵاتی کوردستاندا بە ئەو شار و مێترۆپۆلە فارس و تورکانە دەگووترێ کە کورد بە شێوازی جۆراوجۆر کۆچبەری ئەوێ بوون و ئێستاکە لێی نیشتەجێن.لێرەدا جێی خۆیەتی کەلێنی دزێو و بەراوەژووی ئەو دۆخەش بهرووژێنین کە ئەویش ئەگەر هەتا دوێنێ باژێر و کۆمەڵگای تورک و فارس وەک ئەنتگراسیۆنێک،کوردی کۆچبەریان وەک خۆیان بار دەهێنا،بەڵام ئەوڕۆ کۆمەڵگای ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە درێژەی سیاسەتەکانی کۆماری ئیسلامی و نەتەوەی سەردەست،لە ئاستی ئاسیمیلاسیۆنێکی پێشکەوتوو،ئەرکی هاڕینی تاکی کوردی گرتووەتە ئەستۆ و بە شێوەیەکی سیستماتیک بەڕێوە دەچێت. لە کۆمەڵگای دەرەوەی کوردستان،مرۆڤی کورد لە ئەنجامی هەڵس و کەوتی کۆمەڵایەتی و بەرەو پێش چوونی ژیانی،کاتێک دەکەوێتە پرۆسەی هاوسەرگیری و پێکهێنانی ژیان،ئیتر بە یەکجاری دەتوێتەوە و ئەوەش دوا قۆناخی دەست بەردان لە نەتەوەیە و بە لەدایک بوونی یەکەم منداڵیان،دەبێ بۆ هەمیشە ماڵاوایی لە نەتەوە و نیشتمانی کوردی بکەن،دوا وتەی ئەم خێزانە کۆچبەرانەش ئەوەیە،کە دایک و باوکم کوردن بەڵام من فارسم. لە لایەنی خراپتری ئەم حاڵەتە کە کۆمەڵگای کوردی بۆ خۆی دەبێتە ئەنتگراسیۆن، تەنانەت خێزانی کوردی تووشی ئەو داڕمانەش دەبێ کە گۆیا پیاو یان ژنی بنەماڵە لە هەست و خۆشەویستی تێناگا و ناتوانێ بە لایەنی هێمنایەتی ئەوی دیکەیان بلاوێنەتەوە،هەر بۆیە ئەوە باشترین بیانوویە بۆ لاسایی کردنەوە و بە شوێن پێی نەتەوەی سەردەستدا رۆیشتن،کە ڕۆژانە بە راگەیاندن و سینەما و پڕۆپاگەندەی کولتووری زیاتر ئەو بەستێنە خۆشتر دەکا هەتا نەتەوەکانی دیکەی پێ رابکێشێ،کە لێرەدا لایەنی نەتەوەیی لێی بەرپرسیارە کە نەیتوانیوە متمانەی کوردایەتی بە تاک و کۆمەڵگا ببەخشێت.لە کۆتایی ئەم باسەدا دەتوانین بە پاڕادایمێک کە لە بن چاوەدێری کەسانی پسپۆڕ و نەتەوەیی دا بێت،تاک و کۆمەڵگای کوردی لەم دۆخە رەها بکەین. ئەو پاڕادایمە دەتوانێ بە چاودێری ورد و زانستییانە لە رووی پرەنسیبە نەتەوایەتییەکەنەوە،چاودێری هەموو مژارەکانی ناو کۆمەڵگا بکا کە هەر لە ئەلف و بێی بنەڕەتی خوێندنگە هەتا لە نووسرانی تابلۆی سەر دووکان و بازاڕ و راگەیندن و سینەما لە خۆی دەگرێت. هەر وەها دەبێ لایەنێکی پسپۆڕ دابمەزرێ کە بتوانێ بە دوور لە هەر ئایدۆلۆژیا و ململانێی حیزبی،یارمەتی نەتەوە و نیشتمان بکا،کە ئەو پاڕادایمە یەکەم دەبێ دەسەڵاتێکی سیاسی-ئابووری لە پشت بێ،دووهەم دەبێ "ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوەیی کوردستان"دابمەزرێت کە بتوانێ لە نێوانی دەسەڵاتە سیاسی_ئابوورییەکە و پاڕادایمەکە،لایەنی بەرژەوەندی تاک و کۆمەڵگای کوردی بپارێزێ.
<urn:uuid:3bc717b3-2ba7-4d14-805c-349d383fe97f>
CC-MAIN-2017-13
http://www.rojikurd.net/se-cheqi-cencerek-bo-harini-taki-kurd-hadi-ezizi/
2017-03-23T02:09:34Z
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2017-13/segments/1490218186608.9/warc/CC-MAIN-20170322212946-00006-ip-10-233-31-227.ec2.internal.warc.gz
ckb
0.843549
Arab
19
{"ckb_Arab_score": 0.8435488343238831, "sdh_Arab_score": 0.10160424560308456, "hac_Arab_score": 0.054801132529973984}
ڕۆژی چوارشه‌ممه 26 ی مانگی حه‌وت، سێ ئه‌ندامی بۆردی ناوه‌ندی لـێـكۆڵـینهوهكانی ستراتیژی و نێونه‌ته‌وه‌یی (CSIS) كه له‌م به‌ڕێزانه پـێـكهاتبوو: دكتۆر برزێزنسكی، ڕاوێژكاری CSIS و ڕاوێژكاری پـێشـووی ئاسایشی نیشـتیمانی سه‌رۆك كارته‌ر. دكتۆر جۆن ئاڵتهرمهن، به‌ڕێوه‌به‌ری به‌رنامه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست. دانیال بنیامین كاربه‌ده‌ستی سه‌ره‌كی CSIS و به‌ڕێوه‌به‌ری پـێشووی ڕاوێژكاری ئاسایشی نیشـتیمانی. كۆڕێـكیان له‌سه‌ر قه‌یرانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست سازدا، وه سه‌رۆكی به‌شی كوردی ده‌نگی ئه‌مریكا هومه‌ر شـێخموس له‌وێ ئاماده‌ی بوو. هاوكارمان حه‌یده‌ر كه‌ریم سه‌باره‌ت به‌و كۆڕه وتووێژێـكی له‌گه‌ڵ به‌ڕێز شـێخموس سازكرد. ده‌توانن گوێبیستی ده‌قی وتووێژه‌كه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیه‌ی سه‌ره‌وه.
<urn:uuid:2635f1fe-b0a2-4470-a621-5f4230adc12f>
CC-MAIN-2017-13
http://www.dengiamerika.com/a/a-58-2006-07-27-voa8-89178382/945030.html
2017-03-24T02:15:37Z
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2017-13/segments/1490218187519.8/warc/CC-MAIN-20170322212947-00026-ip-10-233-31-227.ec2.internal.warc.gz
ckb
0.986675
Arab
9
{"ckb_Arab_score": 0.9866754412651062, "sdh_Arab_score": 0.01145978644490242}
دوێنێ 1٢/١٢/٢٠١٥ بۆ یەکەم جار لە مێژووی ووڵاتی سعوودیە ئافرەتانیش خۆیان کاندید کرد بۆ هەڵبژاردنی ئەمساڵی خوولی سێیەمی ئەنجوومەنی شارەوانییەکان کە ٢١٠٠ کوورسی کێبرکێی لەسەر دەکرا بە رێژەیەکی چاوەروان نەکراو ئافرەتان خۆییان کاندید کرد کە ٩٧٩ ئافرەت بوون لە کۆی ٢١٠٠ کوورسی لە بەرامبەردا ٥٩٣٨ کاندیدی پیاوی تێدایە، ولەو ٩٧٩ کاندیدە ئافرەتانە توانییان ١٧ کوورسی بەدەست بێنن کوورسی بەدەست بێنن. ئەمەش یەکەم هەنگاوی ئەرێنییە بۆ ئافرەتانی ئەو کۆمەڵگەیە لە ئاستی سیاسی،ئەنجامدانی هەڵبژاردن بە بەژداریکردنی ئافرەتان لە سەردەمی دەسەڵاتی شا سەلمان بە گۆرانکارییەکی جیاواز دادەندرێت، هەڵبژاردنەکانی ساڵی ٢٠٠٥ و ٢٠١١ هیچ ئافرەتێک بۆی نەبوو خۆی کاندید بکە یاخوود تەنانەت مافی نەبوو دەنگیش بدا کە چی ئەمساڵ١٣٠،٠٠٠ هەزار ژن ناوییان تۆمارکراوە بۆ دەنگدان. و جێی ئاماژە پێکردنە لە سعوودیە هیچ هەڵبژاردنێک ئەنجام نەدراوە لە نێوان ساڵانی ١٩٦٥ تا کوو ٢٠٠٥ کە پاش ٤٠ ساڵ هەڵبژاردن دەستی پێکردەوە. لەوڤیدیۆیەی خوارەوە نیشان دەدا کە ئافرەتی سعوودی تا چەند رەتکراوەتەوە لەناو کۆمەڵگەی سعوودی. کاتێک لە کۆنفرانسێک دا ئافرەتێک ووتارێک دەخوێنێتەوە چەند پیاوێک ئامادەنین گوێی لێراگرن و بە دەڕبرینی ناڕەزایی هۆڵەکە جێدەهێڵن. short URL: http://yallairaq.com/ku/eZF6N
<urn:uuid:4e5bef62-91de-4038-a2cf-ad26a91867a3>
CC-MAIN-2017-13
http://yallairaq.com/ku/%DA%98%D9%86/%D8%A8%DB%86-%DB%8C%DB%95%DA%A9%DB%95%D9%85-%D8%AC%D8%A7%D8%B1-%D8%A6%D8%A7%D9%81%D8%B1%DB%95%D8%AA%DB%8C%D8%B4-%D8%AE%DB%86%DB%8C-%DA%A9%D8%A7%D9%86%D8%AF%DB%8C%D8%AF-%DA%A9%D8%B1%D8%AF/
2017-03-24T02:07:11Z
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2017-13/segments/1490218187519.8/warc/CC-MAIN-20170322212947-00026-ip-10-233-31-227.ec2.internal.warc.gz
ckb
0.930289
Arab
14
{"ckb_Arab_score": 0.9302893877029419, "sdh_Arab_score": 0.03517141565680504, "hac_Arab_score": 0.03445221483707428}
وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا ده‌ڵێت پلان بۆ وه‌رگرتنی 7 هه‌زار په‌نابه‌ری عێراقی له ماوه‌ی ئه‌مسـاڵدا داده‌نێت. له‌وه‌تای عێراق له سـاڵی 2003 وه له لایه‌ن ئه‌مریكاوه داگیركراوه كه‌متر له 500 په‌نابه‌ری عێراقی له وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا وه‌رگیراون. ڕۆژی چوارشه‌ممه دوای كۆبوونه‌وه‌ی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا كۆنده‌لیزا ڕایس له‌گه‌ڵ نوێنه‌ری باڵای نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ كاروباری په‌نابه‌ران ئه‌نتۆنیۆ گوتێڕس پلانه‌كه ڕاگه‌یه‌ندرا. ئه‌نتۆنیۆ گوتێڕس گوتی ئاژانسه‌كه‌ی به نیازه له مانگی چواردا كۆنگره‌یه‌ك بۆ یارمه‌تیدانی ئاواره عێراقیـیه‌كان سـاز بكات. كاربه‌ده‌سـتانی ئه‌مریكی ده‌ڵێن وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا 18 ملیۆن دۆلار به‌و ئاژانسه ده‌به‌خشێت كه ده‌یه‌وێت 60 ملیۆن دۆلار كۆبكاته‌وه. نزیكه‌ی 4 ملیۆن عێراقی له ناو وڵاته‌كه‌یان ئاواره بوون و یان به‌ره‌و وڵاتانی دراوسێ ڕایانكردووه. یاریده‌ده‌ری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا بۆ كاروباری په‌نابه‌ران و كۆچبه‌ران ئێڵێن ساوربری گوتی زۆربه‌ی ئاواره عێراقیـیه‌كان ده‌یانه‌وێت بگه‌ڕێنه‌وه ماڵ و شوێنی خۆیان. شـایانی ئاماژه پـێـكردنه سوریا و ئوردن پـێشـتر ژماره‌یه‌كی زۆری په‌نابه‌رانی عێراقیـیان وه‌رگرتووه، به‌ڵام ئێسـتا ده‌یانه‌وێت سـنورێـكی بۆ دابنێن. ئاژانسی په‌نابه‌رانی سه‌ر به نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان ده‌ڵێت ڕۆژانه 2 هه‌زار په‌نابه‌ری عێراقی ده‌گه‌نه سوریا و نزیكه‌ی یه‌ك هه‌زاری دیكه‌ش ده‌گه‌نه ئوردن.
<urn:uuid:c15ca2fb-4fa8-40a4-85ca-921e183db20a>
CC-MAIN-2017-13
http://www.dengiamerika.com/a/a-58-2007-02-15-voa1-89187702/946843.html
2017-03-27T00:53:36Z
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2017-13/segments/1490218189316.33/warc/CC-MAIN-20170322212949-00086-ip-10-233-31-227.ec2.internal.warc.gz
ckb
0.979986
Arab
14
{"ckb_Arab_score": 0.9799861907958984, "sdh_Arab_score": 0.01951761543750763}
به‌بۆنه‌ی هاتنی 110 هه‌مین سـاڵیادی ڕۆژی ڕۆژنامه‌گه‌ری له كوردسـتان به‌رنامه‌ی فه‌رهه‌نگ وتۆره‌ی ئه‌م هه‌فته‌یه ته‌رخان ده‌كه‌ین بۆ ئه‌م یاده و پـیاداچوونه‌وه‌یه‌ك به باری ئه‌مڕۆی ڕۆژنامه‌گه‌ری كوردیدا ده‌كه‌ین. به چاو خشـاندنهوهیهك به باری ڕۆژنامه‌وانی له هه‌ر وڵاتێـكدا ده‌توانرێت ئاسـتی ئازادیـیه‌كانی ڕاده‌ربڕین له‌و وڵاته‌دا یان له‌و كۆمه‌ڵـگایه‌دا ده‌سـتنیشـان بكرێت كه له جاڕنامه‌ی جیهانی مافه‌كانی مرۆڤدا به‌ندی 19 ی بۆ ته‌رخان كراوه. وه‌نه‌بێت ته‌نها هه‌ر خوێندنه‌وه‌ی ئازادیـیه‌كانی ڕاده‌ربڕینی لێوه بكرێت به‌ڵكو بۆ نمونه دهشـتوانین ڕاده‌ی پـێـشكه‌وتنی زمان و به‌كارهێنانه‌كانی زمانی نهتهوهیهكیشی لێوه بزانین یانیش ڕه‌وشی ئه‌و گوتاره جیاجیانه‌ی له ناو ئه‌و كۆمه‌ڵـگایه‌دا كارده‌كه‌ن. بۆ گفتوگۆكردن له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته هاوكارمان به‌ڵێن سـاڵح له به‌رنامه‌ی فه‌رهه‌نگ وتۆره‌ی ئه‌م هه‌فته‌یه‌دا میوانداری خانمی ڕۆژنامه‌نووس ڕاوێژ عوبێدی كردووه. ڕاوێژ عوبێد ده‌ڵێت ڕاسـته ڕۆژنامه‌ی ئه‌هلی له هه‌رێمی كوردسـتاندا هه‌یه كه ئه‌و چوارچێوه و بازنه‌یه‌ی كاری تیادا ده‌كه‌ن تۆزێـك له‌گه‌ڵ ڕۆژنامه حزبیه‌كاندا جیاوازی هه‌یه، به‌ڵام وه‌كو ئه‌وه‌ی پـێی بگوترێت سه‌ربه‌خۆ نـیـیه. ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی به‌رنامه‌كه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیه‌ی سه‌ره‌وه، ماوه‌كه‌ی 11:42 خوله‌كه.
<urn:uuid:42a5b7dc-d501-4f35-b75e-023e6925c441>
CC-MAIN-2017-13
http://www.dengiamerika.com/a/a-58-2008-04-20-voa1-89221822/952947.html
2017-03-28T23:47:40Z
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2017-13/segments/1490218190134.25/warc/CC-MAIN-20170322212950-00126-ip-10-233-31-227.ec2.internal.warc.gz
ckb
0.99748
Arab
8
{"ckb_Arab_score": 0.9974795579910278}
کورد نابێ بکەوێتە داوی شەڕی مەزهەبیەوە, ... ئیبراهیم لاجانی یەکێک لە لایەنەکانی سیاسەتی کۆماری ئیسلامی لە عێراق، ئەوەیە کە ئەو وڵاتە بکاتە مەیدانی پەرەپێدانی مەزهەبی شیعە. ئەوە هەر لە هەوەڵەوە سیاسەتی کۆماری ئیسلامی بووە و وەک یراتێک لە سەفەویەکانەوە بۆی بەجێ ماوە. لەوەش زیاتر زۆرن ئەوانەی کۆماری ئیسلامی ئێران بە سەفەوی دووهەم دەزانن. پینجسەد ساڵ لە مەوبەر سەفەویەکان بەزەبری سەرەنێزە و لە رێگای بەکارهێنانی ئەوپەڕی بێ ڕەحمی و زەبروزەنگ و خوێنڕێژیەوە و بە هۆی بڵاوکردنەوەی خوڕافات و درۆ و کەڵەکبازیەوە، خەڵکی ئێرانیان، کە ئەودەم لەسەدا نەوەدیان سوننی بوون، کردن بە شیعە. ئەوان لەو کارەیاندا سەرکەوتوبوون. بە جۆرێک کە لە سەردەمی دەستەڵاتداریەتی دووسەد ساڵەی سەفەویەکاندا ئێران بە تەواوی بوو بە کۆمەڵگایەکی شیعە و کەوتە زەلکاوێکەوە کە تەنانەت پێشکەوتن و نوێسازیەکانی چەرخی بیستەمیش، نەیانتوانی ئەو وڵاتە و خەڵکەکەی لەو زەلکاوە دەربێنن. دواتریش پتر لە سێ دەیە لەمەوبەر جارێکی دیکەش لە دەورانێکی تازەتردا خەڵکی ئێران فریوی سەفەویەکانی زەمانەیان خوارد و کەوتنەوە ژێر چۆکی ئاخوندەکان. ئەوەتا ئەوە پتر لە سێ دەیەیە ڕێژیمی ئاخونی وەک دێوەزمە دەستی ناوەتە بینەقاقەی خەڵکی ئێران و خەریکە هەناسەیان لێدەبڕی. دە بێ بگوترێ کە سەرکەوتنی سەفەویەکان لە بە شیعەکردنی ئێران‌دا بە نرخێکی گران تەواو بوو. هەندێک بەشی ئێران بە زۆری ناچار بە جیابوونەوە کران. بەشێکی بەرچاویش لە سونیەکانی ئێران بە مەیل و دڵخوازی خۆیان دەستیان لە ئێرانی بوونی خۆیان هەڵگرت. ئەوان نیشتیمانێکیان بە جێهێشت کە وەک دوژمن ڕەفتاری دەگەڵ دەکردن. بە ملیۆن ئێرانی یا لە بە شەکانی ڕۆژئاوای ئێرانەوە پەنایان بۆ دەوڵەتی عوسمانی برد و چاوەڕوان بوون لەو هەموو زووڵمە ڕزگاریان کا یا لە لای ڕۆژهەڵاتی ئێرانەوە ڕێێ جیا بوونەوەیان گرتەبەر و چوونەدەر. قاجاریەکانیش، کە میراتی شیعەگەری سەفەویەکانیانن، بە هەموو خوێنڕێژی و گەندەڵی و خوڕافاتێکەوە، پێ گەیشتبوو، هەمان سیاسەتیان بردەپێش. بەمجۆرە برینی کێشەی نێوان شیعە و سوننی هەروا بە سەرئاواڵایی و ساڕێژنەکراویەوە مایەوە. ئێستا کۆماری ئیسلامی ئێران جارێکی دیکە ئاڵای شیعەگەری سەفەویەکانی بەرزکردۆتەوە. ئێران و ناوچە کەوتوونەتە قۆناخێکی تازەی شەڕوکێشەی نێوان شیعەو سوننی. هیچ دوورنیە نرخی پەرەپێدانی شیعەگەری بۆ ئێران و بۆ ناوچە لەم قۆناخەشدا، زۆر گران تەواوبێت. ئەو تەنگەژە سیاسیەی ئەمڕۆژانە هەڕەشە لە سەقامگیری و مەوجودیەتی عێراق و پرۆسەی دێموکڕاسی لەو ولاتەدا دەکا، تەنیا گۆشەیەکی بچوکی ئەو شەڕو کێشەیە. لە نێوخۆی ئێرانیشدا، ڕێژیم سیاسەتی بە شیعەکردنی ناوچە سوننی نشینەکانی وەک کوردستان، بەلوچستان، تالشستان و تورکمەنسەحرا، بە توندی و زۆر بێ بەزەییانە دەباتە پێش. لەو ناوچانەدا رێژیم لە هەموو ئیمکاناتی سیاسی و نیزامی و پۆلیسی و ئابووری و تەبلیغاتی خۆی بۆ پاڵەپەستۆ خستنە سەر خەڵک کەڵک وەردەگرێ. گرتن و کوشتن و ڕاونان و ئەشکەنجە لەو ناوچانەدا بێداد دەکا. ئەمە بۆتە هۆی ئەوە کە چ لە کوردستان و چ لە بەلوچستان خەڵک هاواریان لێ بەرزبێتەوە. سەدان هەزار سوننی مەزهەب لە تاران دەژین و مافی ئەوەیان نیە تەنانەت لە رۆژی جەژنی قوربان و ڕەمەزانیشدا، بە گ وێرەی داب و نەریتەکانی خۆیان، نوێژی جەژن بکەن و ئەگەر لەو مافەی خۆشیان کەڵک وەرگرن بۆ ناوەندەکانی وەک کەهریزەک ڕەپێچەک دەدرێن. ڕاست وەک سەردەمی سەفەوی خەریکە مەزهەب لەئێران دەبێتە فاکتۆریکی کاریگەرو چارەنوس ساز لە سیاسەتی نێوخۆی و ناوچەیی و دەرەکی حکومەتدا. بەو پێ یە کۆماری ئیسلامی بەو سیاسەتەی خۆی و بە هەوڵدان بۆ وەدەستهێنانی هەندێک مەبەست کە نەک هەر لە توانای ئەودانین، بەڵکو دەکەونە دەرەوەی چوارچێوەی قازانج و بەرژەوەندیەکانی ئێرانیش، بەنزین بە ئاوری ململانی و ڕەقابەتێک دادەکا کە ڕەنگە ئاکامی چاوەڕوان نەکراوی بۆ ئێرانیش بەدواوەبن. هەر ئێستا جەبهەیەکی سوننی لە بەرانبەر سیاسەتی شیعەگەری کۆماری ئیسلامی ئێران‌دا خەریکە درووست دەبێ. وڵاتان عەرەبی ناوچە، کە بەدەست سیاسەتی ئاژاوەگێرانەی کۆماری ئیسلامیەوە، ترسیان رێنیشتوە، خەریکی خۆ ڕێکخستن و پاڵوێکدانن. سعودیە و وڵاتانی دیکەی کەنداو، ئۆردۆن و میسر و جەزایر و تونس و مەڕاکیش و فەلەستین و لوبنان، هەموو دەکەونە ئەو جەبهەیەوە. عێراق کە لە مێژە بۆتە ئامانجی ئەو سیاسەتەی کۆماری ئیسلامی، ئێستا ئەمڕۆژانە خەریکە دەبێتە مەیدانی ئەو شەڕە. پاش چوونەدەری هێزەکانی ئەمریکا لە عێراق، ئێران دەیەوێ هەرچی زووتر شوێن بە سونیەکانی ئەو وڵ اتە لێژکا. لە فەلەستین کۆماری ئیسلامی حەماسی هەیە و لە لوبنانیش حیزبووڵا. لەسەر تاسەری ئەو ناوچەیەدا شەڕ لە نێوان سوننی و شیعەدا، بە وەسیلەی جۆراو جۆر لە گۆڕیدایە. خەرجی ئەوشەڕە لە گیرفانی خەڵکی ئێران دابین دەکرێ. کۆماری ئیسلامی لە ڕیگای تەبلیغاتی دژی یەهودی وفڕوفیشاڵی دژی ئیسڕائیلیەوە و بە هۆی خەرجکردنی سەدان ملیۆن دۆڵار لە خەزێنەی خەڵکی ئێران، دەیەوێ ببێتە قارەمانی دژی ئیسڕائیل لە ناوچەکەدا. بەڵام هەر لە ئێستاوە دیارە کە سەری رێژیم وەبەردی واقعیەتە مێژوویی، سیاسی و کولتوریەکانی ناوچەکە دەکەوێ و سەرمایەگوزاریەکەی دەبێتە بڵقی سەر ئاو. کۆماری ئیسلامی کە دەیەوێ لە رۆژهەلاتی ناڤین‌دا هێژمۆنی خۆی و شیعە، بەسەر وڵاتانی عەرەبی و سوننیەکانی ئەو وڵاتانە و تەنانەت کوردستان و تورکیەو پاکستان و ئەفغانستانیشدا بسەپێنێ، هەر لە ئێستاوە دۆڕاندویەتی. ئاخر ئێران و گەلانی ئێران هیچ قازانجێکیان لە یارمەتیدان و سەرکردایەتی کردنی حەمماس و حیزبوڵا‌و سوریەو دارودەستەکانی دیکەی شیعە لە عێڕاق و ناوچەکەدا نیە. هەڵگیرساندنی شەڕی مەزهەبی لە عێراق و لە نێوبردنی ئەزمونی دێموکڕاسی لەو وڵاتەدا، بۆ گەلانی ناوچە بە گشتی و گەلانی عێراق بە تایبەتی و بۆ کۆمەڵگای نێو نەتەوەییش خەتی سورە و بە هیچ جۆر قبوڵ ناکرێ. ئێمە خەڵکی کوردستان، چ لە کوردستانی ئێران و چ لە کوردستانی عێراق و چ لە تورکیەو چ لە سوریە، لە سەرمانە توشی ئەو داوە نەبین. کێشەی ئێمە کێشەیەکی نەتەوایەتیە. ڕاستە بە شێکی زۆر لە خەڵکی کوردستان سوننین و لە ژێر سیاسەتی پاکتاوکردنی مەزهەبیش دان، بەڵام مە سەلەی ئەسڵی لە کوردستان بە هەموو بەشەکانیەوە، لە گۆڕیدابوونی ستەمی نەتەوایەتی و سیاسیە. جگە لەوە بۆ بەربەرەکانی دەگەڵ ئاپارتایتی مەزهەبی و هەوڵی رێژیم بۆ بە شیعە کردنی خەڵکی سونیش لە کوردستان، دەبێ وریابین نە کەوینە کەمینی شەڕی مەزهەبی کوێر و داوی دارودەستە جۆراوجۆرە مەزهەبیەکانی وەک تالیبان و جوندوڵاو مۆدێلی دیکەی لەو چەشنە. تووندڕەوی مەزهەبی و دەمارگرژی ئایینی لە هەموو شێوەکانی خۆیدا دەبێ مەحکوم بکرێ. خەبات بۆ ئازادی و لە نێوبردنی ستەم و چەوسانەوەی نەتەوایەتی و جیاوازیدانانی مەزهەبی و بێ بەشی و مەینەتبەشی کۆمەڵایەتی و ئابووری و سیاسی لە کوردستان، ئەگەر لە ژێر درووشمی دێموکڕاسی و فیدڕالیزم و ڕگاری لە ستەمی میللی دا بێت، سەرکەوتنی نزیکترە و دونیاش باشتر پشتیوانی لێدەکات. چۆن مێژوو سەفەویەکانی قەدیمی خستە زبڵدانی مێژوو، هەر ئاواش ڕێژیمی کۆماری ئیسلامی دەخاتە زبڵدانی مێژوو. داهاتووی ناوچە و ئێران و کوردستان، شتێک نیه جیا لە دێموکڕاسی و ئازادی. ئەوەتا شنەبای ئازادی و دێموکراسی لە ناوچەکەدا هەڵی کردوە و بێ گومان ئێران و کوردستانیش دەگرێتەوە. ئەوە خەیاڵ نیە و خۆشبینی زانستی و فەلسەفیە. ئیبڕاهیم لاجانی ٢٨. ١٢.
<urn:uuid:e5bd50a0-16b8-400a-897f-4214cb2aafd1>
CC-MAIN-2017-13
http://www.kurdistannet.biz/2014/index.php/2013-12-26-19-02-03/2013-12-26-19-02-37/119-2013-12-29-23-00-23/578-2014-03-01-18-13-22
2017-03-24T15:48:16Z
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2017-13/segments/1490218188213.41/warc/CC-MAIN-20170322212948-00372-ip-10-233-31-227.ec2.internal.warc.gz
ckb
0.776024
Arab
11
{"ckb_Arab_score": 0.7760238647460938, "sdh_Arab_score": 0.1808212846517563, "hac_Arab_score": 0.043102990835905075}