text
stringlengths 223
525k
| id
stringlengths 47
47
| dump
stringclasses 96
values | url
stringlengths 15
4.08k
| date
stringlengths 20
20
| file_path
stringlengths 110
155
| language
stringclasses 1
value | language_score
float64 0.71
1
| language_script
stringclasses 1
value | minhash_cluster_size
int64 1
4.87k
| top_langs
stringlengths 30
316
|
---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|
- زياتر
- نوسراوە لە لایەن ئەحمەد ڕەجەب
ئه‌حمه‌د ره‌جه‌ب:رەجەب تەیب ئەردۆگان سەرۆ ك كۆماری توركیا لەكۆنگرەی زانست وتهكنۆلوجیا له ئه‌نكه‌ره باسی لەدەستپێكردنی شەڕی موسڵ كرد‌و رایگەیاند هێزه‌كانی سوپای توركیا به‌شداری ئه‌كات و كه‌س ناتوانێت رێگری لێبكات و، جەختیشیكردەوە كە هێزەكانیان لەبەعشیقە ئهمێننەوەو،
نابێت كەس چاوەڕێی ئەوەیان لێبكات پاشەكشە بكەن وتی. : با هیچ کەسێک چاوەڕێ نەبێت ئێمە لەباشیک دەرچین. ئێمە لەباشیکین و تا ئەمڕۆ دژایه‌تی رێکخراوی تیرۆریستیی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی (داعش) مان كردووه.
ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆگان له كۆنگره‌ی ناوبراودا وتی: ئێمه هیوای جیهانی توركیا‌و جیهانی ئیسلامین و، هه‌ست به لێپرسراوه‌تی خۆمان ئه‌كه‌ین و، ئه‌بێ به‌هێزبین و، موسڵمانانی جیهان متمانه‌یان به ئێمه‌یه‌و، هه‌ر له هه‌مان كۆنگره‌دا ئه‌ردۆگان ره‌خنه‌ی له تیرۆر‌و وڵاتانی رۆژئاوا گرت و، ئاماژای به نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كاندا، كه له‌لایه‌ن پێنج وڵاته‌وه له ئه‌نجومه‌نی ئاسایش به‌رێوه ئه‌چێ، ئه‌م وته‌یه‌ی ئه‌ردۆگان گاڵته‌ئامێزه.
ئه‌ردۆگان سه‌رۆك كۆماری توركیا بێشه‌رمانه ده‌ست ئه‌خاته ناو كاروباری وڵاتان و، سه‌باره‌ت به موسڵ ده‌ستێوه‌ردانی دیاره‌و ئه‌ڵێت : په‌یوه‌ندیمان له گه‌ڵ موسڵدا هه‌بووه‌و، له ئێستاشدا هه‌مانه‌و، له داهاتووشدا هه‌ر ئه‌بێت و، توركیا په‌یوه‌ندی له گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌ی نوجه‌یفی هه‌یه‌و، هه‌روا ته‌ماحی له گه‌راندنه‌وه‌ی ویلایه‌تی موسڵه‌و، توركیا هه‌وڵئه‌دات بۆ دامه‌زراندنی هه‌رێمی موسڵ و، تا هنوكه حكومه‌تی توركیا به شێوه‌یه‌كی فه‌رمی داواینهكردووهو، به‌ڵام هه‌ندێ له ""سیاسه‌تمه‌دارانی"" تورك كه به ""عوسمانییه نوێیه‌كان"" ناوزهدكران، داوای دامه‌زراندنی ویلایه‌تێك له موسڵ ئه‌كه‌ن.
كاتێك " به‌هاری عه‌ره‌بی" له تونس و چه‌ند وڵاتێكی تر ده‌ستیپێكرد، ئه‌ردۆگان وه‌ك كه‌سێكی ئاینی دیموكراسیخواز ئاسا ، پشتگیری له گه‌لانی عه‌ره‌بی كرد، بۆ له‌ناوبردنی به‌رپرسه دیكتاتۆره‌كان و، ئه‌وه بوو زه‌ینلعابدین بن عه‌لی و حوسنی موباره‌ك و موعه‌مه‌رئه‌لقه‌زافی لابران، به‌ڵام له هه‌موو شتێك سه‌یرتر ئه‌وه‌یه هه‌ڵگه‌رانه‌وه‌ی خودی ئه‌ردۆگانه له دیموكراسییه‌ته پهرۆێنهكهی و، كه‌مه كه‌مه توركیای برده ریزی وڵاته دیكتاتورییه‌كان و، له ئێستادا ئه‌ردۆگان دیكتاتۆرێكی رووره‌شی ئاینی بێ وێنه‌یه.
هیچ بوارێك بۆ فرت و فێڵ له به‌رده‌م ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆگان و شێوه‌ی ده‌سه‌ڵاته‌كه‌ی نه‌ماوه‌و، ئه‌م گومرایه حه‌زی له چاره‌ی ئۆپه‌زسیۆن نییه‌و، له رووی سیاسییه‌وه ئیمان و باوه‌ری به به‌شداری حزبه‌كانی تر نه‌ماوه‌و، ئه‌وه‌ش له حزبێك ئاین بكات به‌به‌ر خۆێدا چاوه‌روانكراو بوو، به به‌رچاوی دونیاوه ئه‌ردۆگان ته‌رو وشكی پێكه‌وه سوتاندو، باكووری كوردستانی كرده دۆزه‌خ و، هێرشێكی سه‌ربازی به‌ر بڵاوی كرده سه‌ر گوند‌و شاره‌كان و، ده‌یان هه‌زار سڤیلی بێ‌تاوان كوژران و، ده‌یان هه‌زاری تر له سه‌ر خاكی باوباپیرانیان ده‌ربه‌ده‌ركران و، په‌رله‌مانه‌كه‌ی دیكتاتۆر ئه‌ردۆگان ده‌ستیانكرد به لێسه‌ندنه‌وه‌ی پارێزبه‌ندی له په‌رله‌مانتارانی كورد‌و، ئه‌ردۆگان هێرشی توندیكرده سه‌ر ئازادییه‌كان و، له پاش داخستنی رۆژنامه‌ی ( ئه‌لزه‌مان) ده‌یان ویستگه‌ی رادیۆ‌و ژماره‌یه‌كی زۆر كه‌نالی كوردی داخست
خه‌یاڵی تێكڵاوبوونی ئه‌وه‌ی پێی ئه‌وترێت ئیسلامی میانره‌وو دیموكراتییه‌ت له سه‌ر ده‌ستی ئه‌ردۆگان و حزبه‌كه‌ی "" داد‌و گه‌شه‌پێدان"" هه‌ره‌سی هێناو، ئۆپه‌زسیۆنی سیاسی كورد له پێناو كپكردنی ده‌نگیان لێدانی كوشنده‌ی له‌لایه‌ن ده‌زگاكانی ئاسایش و سه‌ربازی به‌ركه‌وت و، بزوتنه‌وه‌كه‌ی فه‌تحوللا گوێلن بوو به دوژمنی سه‌ره‌كی و ئه‌ندامه‌كانی و یاوه‌رانیان له ده‌زگاكانی ئاسایش و داد‌و فه‌رمانگه‌كانی تر ده‌ركران و، ئه‌ردۆگان هه‌وڵ ئه‌دات ئیسلام بكاته به‌ر ده‌وڵه‌ت و، ده‌وڵه‌ت ببێت به ئه‌مرازێك سه‌ر به خۆێی و حزبه‌كه‌ی بێت و، ئه‌ردۆگان توركیای گواسته‌وه بۆ ده‌وڵه‌تێكی دیكتاتۆری و، ئازادییه‌كان ئهخنكێنێت و ده‌سه‌ڵات و كورسییه‌كه‌ی و حزبه‌كه‌ی لای خۆشه‌و یستهو، له سه‌رووی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی گه‌لی توركیایه.
ئه‌ردۆگان سه‌رۆك كۆماری توركیا له پاش كوده‌تاكه ویستی وێنه‌ی خۆێی به جوانی ده‌ركه‌وێت، وه‌ك كابرایه‌كی به‌هێزو چالاك و، دڵسۆز بۆ ئاسایش وسه‌قامگیریی وڵاتانی عه‌ره‌بی و ئیسلامی، به‌ڵام چاودێران جه‌خت له‌وه ئه‌كه‌نه‌وه كه ئه‌ردۆگان لاواز‌و شكستیخواردووهو، بووه‌ته گومرایه‌كی فێڵبازو، دووروو، راراو، تایفهچی و درۆزن و، له كاتێكدا رایئهگهێنێت ده‌ست له وڵاتان وه‌رنادات، به ئاشكرا پاڵپشت و یارمه‌تی گروپه توندره‌وه‌كان ئه‌دات بۆ لاوازكردنی ده‌وڵه‌تی سوریا‌و، داگیركردنی به‌شێك له خاكه‌كه‌ی وه‌ك له جه‌رابلوس و دابق ئه‌نجامیداو، تا ئێستا ، نایه‌وێت هێزه‌كانی له عێراق بكێشێته‌وه، ئه‌زانێت حكومه‌تی عێراق چه‌ند جارێك داوای لێكردووه به‌ڵام بێ گۆێیهو و خۆی كه‌رو كوێر كردووه‌و، و زۆر بێشه‌رمانه له به‌ر خاتری ئێخوان ئهلموسلمینهكان ده‌ست له كاروباری ناوخۆێی میسر وه‌رئه‌دات و، هه‌وڵئه‌دات به‌ینی شیعه‌و سوننه تێكبدات.
ده‌رباره‌ی شه‌ری موسڵ ئه‌ردۆگان سه‌رۆكی كۆماری توركیا جه‌خت ئه‌كاته‌وه كه شه‌ره‌كه دەستیپێکردووە و ئێمه‌ش بەشدار ئه‌بین و، ناكرێت لەدەرەوەی بازنەکە بین، چونکە بەشێک لەمێژووی ئێمە لەوێیەو، خوشک و برایانمان لەمووسڵن، لەوێ برا و خوشکە عەرەب، تورکمان و کوردەکانمان بوونیان هەیە، بەهەمان شێوە لەو ناوچانەی بەرەو باکوور، کە لەسنووریش نزیک ئهبینەوە، کەس وکارمان لەوێن، بەدڵنیاییەوە ناکرێت ئێمە هەستیار نەبین لەوبارەیەوە.
ئه‌مرۆ پێشمه‌رگه قاره‌مانه‌كانی كوردستان هێزێكی سه‌ره‌كییه بۆ به‌رنگار بوونه‌وه‌ی داعش و له‌ناو بردنیان و، به خوێنی خۆیان كوردستان ئه‌پارێزن، به‌ڵام جێی داخه له هه‌ولێره‌وه به‌عسییه‌كان دێنه سه‌ر سه‌ته‌لایته‌كان و، پێشمه‌رگه به‌داگیركه‌ری گونده عه‌ره‌ب نشینه‌كان ناو ئه‌بن و، ئه‌و جۆره كه‌سانه هه‌مان كه‌سن كه موسڵ كه‌وته ده‌ست داعش، پیرۆزباییان كرد‌و وتیان، ئێستا خه‌ڵكی موسڵ به ئاشتی و خهیروبهرهكهت ئه‌ژین و، حوكمی داعش له حوكمی حكومه‌تی عێراق باشتره.
له ساڵانی پێشوو به‌عسیه هه‌ڵاتووه‌كان و، كه‌سانی هه‌ڵاتوو له ده‌ستی دادگا به هۆی كوشتن و پاره دزین وه‌ك: تارق ئه‌لهاشمی و رافع العیساوی له هه‌ولێر كونگره‌یان ئه‌به‌ست و، له‌م رۆژانه‌شدا پێشمه‌رگه‌و گه‌ڵی كوردستان تاوانبار ئه‌كه‌ن و، رێگا به خۆیان ئه‌ده‌ن ده‌مدرێژی و چه‌نه‌بازی و، ناوزراندنی كورد بكه‌ن و، ئه‌وان به ئاشكرا دژی شیعه‌ن، به‌ڵام باجه‌كه‌یان ئێمه‌ی كورد ئهیدهێن.
توركیا مه‌به‌ستیه‌تی به‌شداری له شه‌ری موسڵدا بكات و، ئه‌ردۆگانی دیكتاتۆر نه‌یشاردووه‌ته‌وه‌و، به رۆن و ئاشكرا ئه‌ڵێت : کەس وکارمان لەوێن و، سنوورمان له گه‌ڵ موسڵدا هه‌یه‌و، ئه‌بێت به‌شداربین و نابێت له ده‌ره‌وه‌ی بازنه‌كه بین و، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته له 17/10/2016 شاندێكی توركیا گه‌یشته به‌غداو، داوایاكردووه به‌شداری له شه‌ره‌كه بكه‌ن و، به‌غداش وتی شانده‌كه به گؤێرهی بارودۆخه نه‌بوو، بۆیه له وڵامدا وتوویان له‌م رۆژانه‌دا شاندێكی عێراق ئه‌گاته توركیا‌و وه‌ڵامیان پێێهو، ئه‌ردۆگان وه‌ك وتمان رێوییهو فێڵبازه‌و هه‌موو كارێك ئه‌كات بۆ ئه‌وه‌ی به‌شداری شه‌ری موسڵ بكات و، بگاته ئاواته‌كانی و، موسڵ بكه‌ن به هه‌رێم و، خێڵی ئه‌سیل و ئوسامه نوجه‌یفی ببن به خاوه‌نی و، له پاش جێگیربوونیان رایئهگهێنن هه‌رێمی موسڵ ئه‌یه‌وێت له گه‌ڵ توركیا بێت و، ئه‌و كاره‌ش له خه‌ڵكانی چروك وترسنۆك و وڵاتفرۆش خێڵه‌كی دوور نییه.
توركیا له باشیك و ته‌له‌عفه‌ر ناگشێتهوهو، هه‌ره‌شه ئه‌كات و، نیازی ناردنی هێزی تره‌و، عێراق نارازییه به به‌شداربوونی توركیا له شه‌ری موسڵداو، شیعه‌كانیش داوا ئه‌كه‌ن بچن به‌گژ توركیادا‌و، ئه‌گه‌ر ئه‌وه رووبدات خوێن زۆر ئه‌رژێت و، ئه‌گه‌ر داعش‌یش هه‌ڵهاتو ، موسڵی چۆڵكرد، شه‌ریی شیعه‌و سوننه سه‌رهه‌ڵئه‌دات و، شه‌ره‌كه درێژخایه‌ن ئه‌بێت و، كه‌س نازانێت كه‌ی و چۆن كۆتایی پێدێت و، به‌رهه‌می هه‌وڵه نه‌زۆكه‌كانی ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆگان چیان لێدێت؟.
19/10/2016
|
<urn:uuid:821a5aea-d003-4fed-b311-5cc7e24160e8>
|
CC-MAIN-2017-13
|
http://www.chra.tv/news/index.php/articles/articles/articles/13003-turkia-u-hewle-nezokekani
|
2017-03-30T12:39:49Z
|
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2017-13/segments/1490218194600.27/warc/CC-MAIN-20170322212954-00492-ip-10-233-31-227.ec2.internal.warc.gz
|
ckb
| 0.90746 |
Arab
| 19 |
{"ckb_Arab_score": 0.907459557056427, "sdh_Arab_score": 0.08587443828582764}
|
ئه‌ندامانی لیستی ئه‌لعێراقیه گه‌ڕاونه‌ته‌وه ناو په‌رله‌مان و کۆبوونه‌وه‌ی سه‌رکرده‌کانی ئه‌م لیسته‌ش به‌رده‌وامه بۆ بڕیاردان له‌سه‌ر ئه‌گه‌ر و نه‌گه‌ری گه‌ڕانه‌وه‌ی وه‌زیره‌کانی ئه‌لعێراقیه بۆ کابینه‌ی حکومه‌ت.
حه‌سه‌ن ئه‌لبه‌یاتی، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق له‌سه‌ر لیستی ئه‌لعێراقیه ده‌ڵێت گه‌ڕانه‌وه‌ی خۆیی و هاوکاره‌کانی بۆ په‌رله‌مان له ئه‌نجامی بڕوا بوونه به‌وه‌ی کێشه سیاسیه‌کانی عێراق ته‌نها له ڕێی دیالۆگه‌وه چاره‌سه‌ر ده‌کرێن.
به‌ڕێز ئه‌لبه‌یاتی ده‌شڵێت بۆ له‌مه‌ودوا ئه‌گه‌ر کێشه‌ی عێراق چاره‌سه‌ر نه‌کرا ڕیگه‌ی تر هه‌یه که ئه‌ندامانی لیسته‌که‌ی بیگرنه به‌ر وه‌ک هه‌ڵوێست نواندن و گه‌یاندنی ئه‌و په‌یامه‌ی ده‌یانبێت بۆ ڕای گشتی عێراقی و جیهانیش.
له‌سه‌ر بنچینه‌ی گفت و گۆکه‌ی له‌گه‌ڵ حه‌سه‌ن ئه‌لبه‌یاتی، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق له‌سه‌ر لیستی ئه‌لعێراقیه، به‌ڵێن ساڵح ئه‌م ڕاپۆرته‌ی ئاماده کردووه.
ده‌توانن له ڕێێ کلیککردنی ئه‌و فایله ده‌نگیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ گوێبیستی ته‌واوی ڕاپۆرته‌که بن که ماوه‌که‌ی 5:20 خوله‌که.
|
<urn:uuid:f2702184-53c5-488d-be58-0647de84f900>
|
CC-MAIN-2017-13
|
http://www.dengiamerika.com/a/hasan-albayati-jan31-138378074/979631.html
|
2017-03-24T04:24:39Z
|
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2017-13/segments/1490218187690.11/warc/CC-MAIN-20170322212947-00317-ip-10-233-31-227.ec2.internal.warc.gz
|
ckb
| 0.997778 |
Arab
| 15 |
{"ckb_Arab_score": 0.9977781772613525}
|
ده‌ر باره‌ی په‌نجه بڕاوه‌کان هه وڵ له سه‌ر ئه وه دراوه زیاتر که له پاشماوه‌ی ئێسکی په‌نجه‌کان بۆ نۆژه‌ن کردنه‌وه سودی لێ وه‌ربگیرێت.به سه‌رنج دان به وه‌ی که نۆژه‌ن بونه وه‌ی جمگه‌کان پڕۆسه‌یێکی ئاڵۆزه و که متر به کار ئه برێت،له شوێنی هه م‌و جمگهیێک گۆشه یێکی ستانده‌ری پیناسه بۆ کراو دروست ئه کرێت که هه م کاریگه‌ری به رواڵه ت ئه رێنی تێدایه و هه م توانای گرتنی شته‌کان زیاد ئه کات و ئه مه خۆی بایه خی ئه م نه شته‌رگه ریه پیشان ئه دات. به ڵام خاڵێکی زۆر شایانی گرنگی پێدان ده‌ر باره‌ی نۆژه ن کردنه وه‌ی په نجه بڕاوه کان ماوه‌ی درێژ خایه ن بۆ ئه م شێوازه‌یه له چاره‌سه‌ر کردن که ئه بێت نه خۆش سه‌رنج به مه بدات و به پلان دارژتنی دیار بچیته ناو ئه م بڕیاره‌وه. له هه م‌و جاره به رز کردنه وه ،درێژی ئێسکه که به به ر بڵاوی زیاتر له دو سانتیمه تر ناشهت پێی زیاد بکرێت که ئه م زیاد کردنه به لانی که م ۵-۶ مانگ ئه خایه نێت و له هه موئه م ماوه‌یه ئامێری پێوه‌ندی دار به سه‌ر په نجه که‌وه ئه مێنێت که خۆی ئه توانێت سنوری جوڵه له ماوه‌ی ئه م خوله دا هه ڵبگرێت.هه ندێ جار بۆ به ده‌ست هێنانی درێژی ئاسایی په نجهکه به هۆی توندی ئازاره‌که ،له وانه یه پێویست به ۴جار نه شته‌رگه‌ری له ماوه‌ی ۶ مانگدا بکات.
توضیح دکتر مطلبیزاده در مورد بازسازی انگشتان قطع شده در شبکه دو سیما
بڕینه وه‌ی په نجه کانی ده ست (پێش نه شته‌رگه‌ری به ده‌ستی دکتۆر نادر مۆته لب زاده)
له نۆژه ن کردنه وه‌ی په‌نجه بڕاوه‌کان به تایبه ت جمگه ی کۆتایی،درێژ خایه ن بونی خولی چاره‌سه‌ر و هه روهها ئه گه‌ری پێویست بون به دانیشتنی ته‌واو که ری دانانی ئامێر که زۆرتر له نۆڕینگه ئه نجام ئه درێت ئه بی له به ر چاو بگیرێت هه ندێ جار پێویست ئه کات له په یوه‌ند کردنی ئێسک سود بگیرێت ،له م کاته دا له سه‌ر گواستنه وه‌ی ڕیشه ی نینۆک له مه رگی مێشک و هه روهها نۆژه ن کردنه وه‌ی جمگه له په نجه له خوێندنه وه و سود بینین له هاوکاری دڵخوازانین و به ئه نجامی چاک تا ئه م ساته وه‌خته گه‌شتووین. له زۆربه ی حاڵه ته کاندا له دوای په‌ره سه‌ندنی په نجه کان به بڕی گونجاو پێویست ئه کات وێبه کان (توێژی ناو په نجه) ش نۆژه ن بکرێته وه که ئه مه خۆی یه ک نه شته‌رگه‌ری سه‌ر به خۆ هه ژمار ئه کرێت و تا ئێستاکه ئه نجامی چاکی لێ به ده‌ست هاتوه. به درێژایی خولی زیاد کردنی درێژی په نجهکان ، هه روه‌ک به رز کردنه وه‌ی باڵا پێویسته نه خۆشه‌که له خواردنێکی چاک به هره وه‌ربگرێت و ئه ڵبه ته ده‌رمانه گه‌شکه رهکانی ئێسک ڕێگه ی بۆ پێ ئه درێت.
ئه و منداڵه ی وا په نجه کانی بڕدراوه‌ته‌وه(پێش نه شته‌رگه‌ری)
ئه م ڤیدیۆیه پێش نه شته‌رگه‌ری نۆژه‌ن کردنه وه‌ی په نجه کانی منداڵێک که سه‌رجه‌م په نجه کانی ده‌ستی خۆی له به ر چون به ناو ئامێری قیمه له ده‌ست داوه.
دوای نۆژه ن کردنه وه‌ی په نجهکان (دوای نه شته‌رگه‌ری)
له منداڵێ که په نجه کانی خۆی به ئازار له ناو ئامێری قیمه له ده‌ست دا بو له قۆناغی یه که می نۆژه ن کردنه وه توانای گرتنی شتی به ده‌ست هێناوه‌ته‌وه.
|
<urn:uuid:4b64b676-2faf-45d7-a616-6bac4e4c3431>
|
CC-MAIN-2017-13
|
http://llci.ir/ku/finger-reconstruction/
|
2017-03-25T03:56:15Z
|
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2017-13/segments/1490218188785.81/warc/CC-MAIN-20170322212948-00337-ip-10-233-31-227.ec2.internal.warc.gz
|
ckb
| 0.995013 |
Arab
| 7 |
{"ckb_Arab_score": 0.9950125813484192}
|
له‌م ده‌مه‌ی میلیشیاکانی گروپی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی له عیراق و شام، داعش، خه‌ریکن ده‌ست به‌سه‌ر پارچه‌ی تری نه‌خشه‌ی عیراق ده‌گرن، ئایندهی ئه‌و وڵاته تا دێت تاریک‌تر و نادیارتر ده‌بێت. بۆ زۆربه‌ی شیکه‌ران ئه‌م ڕه‌شه مایه‌ی سهرسۆرمانه.
د. مایکل نۆنان به‌ڕیوبه‌ری به‌شی تۆژینه‌وه له ئینیستیوتی تۆژینه‌وه‌ی سیاسه‌تی ده‌ره‌وه له فیلادلفیا پێ وایه ئه‌وه‌ی له عیراق ڕۆده‌دات مایه‌ی نیگه‌رانییه‌کی قۆڵه. داعش رێبازی ئه‌بو ئهلمهسعهب ئهلزهرقاویان گرتۆته به‌ر و سوودیان له گرژی و ئاڵۆزی تایه‌فی عیراق وه‌رگرتووه به‌ڵام خه‌ونه‌که‌یان هه‌ر به‌ته‌نها به ده‌ستکه‌وتی ئیستاکهیان نایه‌ته دی به‌ڵکۆ بۆ له‌وه زیاتریش.
|
<urn:uuid:839452f5-f7fc-424c-8a74-8994ef18927a>
|
CC-MAIN-2017-13
|
http://www.dengiamerika.com/a/1946803.html
|
2017-03-26T03:38:50Z
|
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2017-13/segments/1490218189092.35/warc/CC-MAIN-20170322212949-00357-ip-10-233-31-227.ec2.internal.warc.gz
|
ckb
| 0.9701 |
Arab
| 12 |
{"ckb_Arab_score": 0.970100462436676, "sdh_Arab_score": 0.028305593878030777}
|
دوای زیاتر له سێ مانگ تێپه‌ڕین به‌سه‌ر په‌یامه‌كه‌ی بارزانی هێشتاش هیچ ده‌ستپێشخه‌ریه‌ك به‌ئاڕاسته‌ی چاره‌سه‌ری كێشه‌ی سیاسی هه‌رێمی كوردستان دیارنیه، له‌كاتێكدا پارتی جه‌ختی له‌سه‌ر ئهوهدهكردهوه "دهسپێشخهریهكهی بارزانی ده‌بێته هه‌وێنی باشبونی دۆخی سیاسی".
ڕۆژی 20ی تشرینی دووه‌می ساڵی 2016 مه‌سعود بارزانی په‌یامێكی ئاڕاسته‌ی هه‌موو لایه‌نه سیاسیهكانكرد و ڕایگه‌یاند "چاره‌سه‌ری قه‌یرانی سیاسیی هه‌رێم به‌وه‌ده‌بێت حزبه‌كان بكه‌ونه گفتوگۆ و پارله‌مان كارا بكرێته‌وه و سه‌رۆكایه‌تییه‌كی تازه بۆ پارله‌مان هه‌ڵبژێردرێت، هه‌روه‌ها داوایكردووه تا هه‌ڵبژاردن كه‌سێكی دیكه بۆ سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم ده‌ستنیشان بكرێت".
په‌یامه‌كه‌ی بارزانی كاردانه‌وه‌ی ئه‌رێنی به‌دوای خۆیدا هێنا لایه‌نه سیاسیه‌كان پێشوازیان لێ‌كرد, پارتی لهسهروههمویانهوه, به‌ڵام ئێستا زیاتر له‌سێ مانگه په‌یامه‌كه‌ی بارزانی ڕاگه‌یه‌نراوه پارتی جگه له‌چه‌ند كۆبونه‌وه‌یه‌كی گشتی تائیستا نه‌چونه ناو كرۆكی باسه‌كانه‌وه و گه‌ڕی دووه‌میش ده‌ستپێنه‌كرد, بۆیه گومانه‌كان له‌سه‌ر ئه‌وه تۆخبونهتهوه پارتی له‌جێبه‌جێكردنی ده‌ستپێشخه‌ریه‌كه‌ی بارزانی په‌شیمان بووه‌ته‌وه؟
بهوپێهیهی ئێستا پێش هه‌موو كه‌س پارتی نایه‌وێت باس لهدهستپێشخهریهكهی بكات, چونكه پارتی سه‌رقاڵی ڕێكخستنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندیه‌كانی له‌گه‌ڵ یه‌كێتی به‌جۆرێك كه دووباره كوردستان بگه‌ڕێته‌وه بۆ سه‌رده‌می حاكمیه‌تی هه‌ردوو حیزب له‌هه‌رێمی كوردستان.
مه‌حمود محمه‌د وته‌بێژی پارتی دیموكراتی كوردستان ڕایگه‌یاند له‌باره‌ی دواهه‌ڵوێستی حیزبه‌كه‌ی له‌باره‌ی دۆخی عێراق و هه‌رێمی كوردستان كه لهدواكۆبونهوهدا تاوتوێكراوه جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه‌كرده‌وه "هه‌فته‌ی داهاتوو له‌گه‌ڵ یه‌كێتی كۆده‌بنه‌وه و به‌شێك له‌ئه‌ندامانی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی پێیان باشه پێداچوونه‌وه به په‌یوه‌ندییه‌كانیاندا بكه‌ن له‌گه‌ڵ پارتی"..
هاوكات هیچ گرنگه‌یه‌كی به‌چاره‌سه‌ری دۆخی سیاسی نه‌دا له‌ڕێگه‌ی كۆبونه‌وه‌ی لایه‌نه سیاسیه‌كان و كاركردن به‌په‌یامه‌كه‌ی بارزانی.
به‌ڕای چاودێران "پارتی ئێستا تاكه خه‌می ئه‌وه‌یه هاوبه‌شێكی سیاسی هه‌بێت كه به‌تامی خۆی سیاسیه‌ت بكات, ئه‌و ویًنایهش ته‌نها ئه‌گه‌ر بهڕێژیش بێت له‌یه‌كێتی ده‌بنێته‌وه, به‌ڵام ئایا دۆخی ناوخۆیی یه‌كێتی له‌ئاستی ئه‌م خواستهدایه؟
هاوكات شلگیرانه كاركردن له‌سه‌ر په‌یامه‌كه‌ی بارزانی, پارتی هیچ نیازێكی نیه بۆ به‌ده‌سته‌وه‌دانی پۆستی سه‌رۆكی هه‌رێم و سه‌رۆكی حكومه‌ت كه‌لای ئه‌و هیڵی سورن.
بۆیه چاودێران جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه‌ده‌كه‌نه‌وه, ئه‌گه‌رێكی به‌هێزه تاهه‌ڵبژاردنی داهاتوو بارزانی له‌پۆستی سه‌رۆكی هه‌رێم بمێنێته‌وه و سه‌رۆكی حكومه‌تیش هه‌ر به‌ده‌ست پارتیهوهبێت, ده‌ستپێشخه‌ریه‌كی بارزانیش هیچ سهوزناكات.
1172 جار خوێندراوەتەوە
08/02/2017
|
<urn:uuid:333fbf27-3683-47d6-a0dd-7e84155f76f4>
|
CC-MAIN-2017-13
|
http://payam.tv/drejey-hewal.aspx?id=16462&LinkID=1
|
2017-03-28T02:31:03Z
|
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2017-13/segments/1490218189589.37/warc/CC-MAIN-20170322212949-00397-ip-10-233-31-227.ec2.internal.warc.gz
|
ckb
| 0.967763 |
Arab
| 3 |
{"ckb_Arab_score": 0.9677634835243225, "sdh_Arab_score": 0.030025122687220573}
|
باری ئاسایش له ئوستانی دیالی هێشتا نه‌گه‌راوه‌ته‌وه سه‌ر باری ئاسایی خۆی و له‌سه‌ر ئه‌نجام ژوماره‌یه‌کی زۆر له هاوڵاتیانی ئوستانه‌که که‌وتونه‌ته به‌ر شاڵاوی کاره توند و تیژ و تیروریستیه‌کان.
حه‌سه‌ن جیهاد ئه‌ندامی په‌ڕله‌مانی عێراق له سه‌ر لیستی هاوپه‌ێمانی کوردستان له هه‌ڤپه‌ێڤینێکدا له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مریکا ده‌ڵێت ئوستانی دیالی یه‌کێک له‌و ئوستانانهیه که حکومه‌ت به باشێ ده‌ستی به‌سه‌ردا نه‌گرتوه‌و گروپه‌کانی القاعده، الزرقاوی و پاشماوه‌کانی پارتی به‌عس تیدا چالاکن و کاری تیروریستی و توند‌و تیژی ئه‌نجام ده‌ده‌ن وه هێزه‌کانی ئاسایشی عێراق له ئاستی بهرپرسیارهتیهکهیاندا نه‌بونه، هه‌وڵیان داوه، به‌ڵام له ئاستی کاره‌کانیاندا نه‌بوه، ده‌شڵێت هه‌ر له مانگی ڕابوردو په‌لاماری ئه‌نجومه‌نی پارزگایان داون وهاوڵاتیانیکی زۆر کوژران و ناچار بون ئێتر له‌وی کۆبونه‌وه نه‌که‌ن و کۆبونه‌وه‌کانیان بۆ خانه‌قین بگوازنه‌وه و هه‌ر وه‌ها ده‌ڵێت کورد ئامانجی هێڕشهکانن و 1400 خێزانی کورد له سه‌عدیه و جه‌لولا رایان کردون.
. حه‌سه‌ن جیهاد ده‌شڵێت ئومێد ده‌کرێت ئه‌گه‌ر رێک بکه‌ون هێزه‌کانی حکومه‌ت له‌گه‌ڵ هێزی پێشمه‌رگه ئه‌و ناوچانه کونترۆڵ بکه‌ن.
ده‌توانن له ڕێی کلیککردنی ئه‌و فایله ده‌نگیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ گوێبیستی ته‌واوی گفت و گۆکه بن که ماوه‌که‌ی 5:18خوله‌که.
|
<urn:uuid:e7139681-655a-436f-8bcd-26a10773b0b2>
|
CC-MAIN-2017-13
|
http://www.dengiamerika.com/a/jihad-07aug11-127093448/972973.html
|
2017-03-28T17:59:40Z
|
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2017-13/segments/1490218189802.72/warc/CC-MAIN-20170322212949-00077-ip-10-233-31-227.ec2.internal.warc.gz
|
ckb
| 0.986274 |
Arab
| 8 |
{"ckb_Arab_score": 0.9862735271453857, "sdh_Arab_score": 0.011923943646252155}
|
له‌شـکری ئه‌ڵمانیا ده‌ڵێت هێزه‌کانی به هه‌ڵه 5 سه‌ربازی ئه‌فغانیـیان له باکوری ئه‌فغانستان کوشـتووه.
کاربه‌ده‌سـتانی ئه‌ڵمانی ده‌ڵێن ڕووداوه‌که ڕۆژی هه‌ینی بووه کاتێـک هێزه‌کانیان به‌ره‌و شوێنی شه‌ڕ و پـێـکدادانێـکدا به‌ڕێـکه‌وتبوون که ڕۆژی هه‌ینی له نزیـک شـاری کوندوز له‌گه‌ڵ یاخیبووانی تاڵیباندا قه‌ومابوو.
هێزه‌کانی ئه‌ڵمانیا به هه‌ڵه 5 سه‌ربازی ئه‌فغانی ده‌کوژن
له‌شـکر ده‌ڵێت هێزێـکی ئه‌ڵمانی ته‌قه‌یان له دوو ئۆتۆمبیلی سڤیلی بێ ژماره کردووه کاتێـک ده‌سـتیان لێڕاگرتبوون و نهوهسـتابوون. پاشـان بۆ هێزه‌کان ده‌رکه‌وتووه سه‌ربازی ئه‌فغانیـیان تێدا بووه.
زوویه‌کی ڕۆژی هه‌ینی له‌و ناوچه‌یه‌دا و له شـهڕێـکدا دژی تاڵیبانه‌کان 3 سه‌ربازی ئه‌ڵمانی کوژران و چه‌ند سه‌ربازێـکی دیکه‌شیان برینداربوون.
ڕۆژی شه‌ممه ناتۆ ڕاگه‌یاندنێـکی سه‌باره‌ت به‌و ڕووداوه بڵاوکرده‌وه و تیایدا پـرسه و سه‌ره‌خۆشی ئاڕاسته‌ی که‌سوکاری سه‌ربازه ئه‌فغانیـیه کوژراوه‌کان کرد. وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌فغانیش به هه‌مان شێوه.
ئێسـتا ناتۆ و وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌فغانی ده‌سـتیان به لێـکۆڵینه‌وه له‌سه‌ر ڕووداوه‌که کردووه.
|
<urn:uuid:f9c00f22-001d-4f7a-872a-e8fac1eaa71c>
|
CC-MAIN-2017-13
|
http://www.dengiamerika.com/a/afghanistan-3apr10-89830622/957443.html
|
2017-03-29T17:23:16Z
|
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2017-13/segments/1490218190754.6/warc/CC-MAIN-20170322212950-00097-ip-10-233-31-227.ec2.internal.warc.gz
|
ckb
| 0.999623 |
Arab
| 8 |
{"ckb_Arab_score": 0.9996225237846375}
|
وه‌زیرێکی کابینه‌ی حکومه‌تی به‌حره‌ین ده‌ڵێت پێویسته لایه‌نه‌کانی ئۆپزسیۆن له به‌حره‌ین ئیدانه‌ی توندوتیژیه‌کان بکه‌ن تا خواستی خۆیان نیشان بده‌ن بۆ به‌ره‌وپێشچونی سیاسیانه.
ئه‌م ڕاگه‌یاندنانه‌ی شێخ خالد بن عه‌لی ئال خه‌لیفه وه‌زیری دادی به‌حره‌ین دوابه‌دوای کۆبوونه‌وه‌که‌ی هات له‌گه‌ڵ ئه‌و لایه‌نانه‌ی ئۆپزسیۆندا که په‌یوه‌ندییان هه‌بووه به خۆپیشاندانه‌کانی ساڵی ڕابردووی شانشینی به‌حره‌ینه‌وه.
وه‌زیری دادی به‌حره‌ین ده‌ڵێت ده‌بێت لایه‌نه‌کانی ئۆپزسیۆن هه‌ڵوێستی ڕوون و ئاشکرا و بێ چه‌ندوچوونی خۆیان ڕابگه‌یه‌نن، به‌بێ ئه‌وه‌ی بیانوی سیاسی به‌کاربهێنن بۆ په‌رده‌پۆشکردنی تاوانه‌کان، هه‌روه‌ها داوای ئه‌وشی کردووه لایه‌نه سیاسیه‌کان ڕۆڵی هێورکردنه‌وه بگێڕن له پێناو زه‌مینه خۆشکردن بۆ تێگه‌یشتنی هاوبه‌شی سیاسیانه له به‌حره‌یندا.
هاوکات دادگایه‌کی سیڤیلی به‌حره‌ین ئه‌و سزایه‌ی له‌سه‌ر 11 که‌س هه‌بوون که‌مکردۆته‌وه.
ئه‌و یازده که‌سه گوناهبار بوون به هێرشکردنه سه‌ر سه‌ربازێک له ده‌می خۆپیشاندانه‌کانی ساڵی پاری به‌حره‌یندا.
هه‌ر یه‌کێک له‌و گوناهبار کراوانه سزای 15 ساڵیان له‌سه‌ر بووه و دادگا ده‌ڵێت به‌پێی یاسا پێویسته ئه‌و گوناهبار کراوانه له 6 مانگ بۆ 2 ساڵ زیندانیکردن سزا بدرێن ، نه‌ک به‌و شێوه‌یه‌ی دادگای له‌شکری به‌حره‌ین سزای داون.
|
<urn:uuid:1305bad9-d861-417d-bcd2-7486236b7559>
|
CC-MAIN-2017-13
|
http://www.dengiamerika.com/a/1483410.html
|
2017-03-30T16:38:33Z
|
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2017-13/segments/1490218195419.89/warc/CC-MAIN-20170322212955-00117-ip-10-233-31-227.ec2.internal.warc.gz
|
ckb
| 0.996598 |
Arab
| 12 |
{"ckb_Arab_score": 0.9965977668762207}
|
هەولێر - ZNA
لە چین مردنی گەورەترین پاندای نێر لە جیهاندا راگەیێندرا کە تەمەنی 31 ساڵ بوو.
ئەو پاندایە بەناوی "بان بان"ـە و ئەگەر تەمەنی لەگەل تەمەنی مرۆڤدا بەراورد بکرێت، واتە نزیکەی 100 ساڵ ژیاوە.
ئەو پاندایە لە سەنتەری چینی بۆ توێژینەوە و پاراستنی پاندا لە شینجدۆ لە باشووری چین بەهۆی نەخۆشی شێرپەنجەوە گیانی لەدەستدا.
چەند رۆژێک بەر لە مردنی، ئەو پاندایە بە دۆخێکی خراپ‌دا تێدەپەڕی و بێهۆش ببوو.
ئەم هەواڵە 2299جار خوێندراوەتەوە
|
<urn:uuid:4e951e34-1fbc-405d-b310-ce8bbfb20a10>
|
CC-MAIN-2017-13
|
http://zagrosn.com/29366-10
|
2017-03-23T04:14:15Z
|
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2017-13/segments/1490218186774.43/warc/CC-MAIN-20170322212946-00342-ip-10-233-31-227.ec2.internal.warc.gz
|
ckb
| 0.902801 |
Arab
| 8 |
{"ckb_Arab_score": 0.9028008580207825, "sdh_Arab_score": 0.07542786747217178, "hac_Arab_score": 0.02177857793867588}
|
دێموکراسی
ئەویندارانی ئازادی و مافخوازانی ماندوونەناس!
هەروەک ئاگادارن رژێمی کۆنەپەرست و دژی گەلی کۆماری ئیسلامی ئێران جارێکی تر دەستی بە خوێنی رۆڵەکانی ئەم خاک و وڵاتە سوورتر کرد و بێ باکانە و بێ سڵەمینەوە یەک بە دوای یەک لە رۆڵە ئازا و مافخوازەکانمان لێدەستێنێ.
لە چەندی هەوتووی رابردوودا دەسەلاتدارانی رژێم دەیان کەس لە بەندکراوە سیاسیەکانیان لەسێدارە داوە و ئەگەری لە سێدارەدانی چەندین بەندکراوی سیاسی تریش لە رۆژانی داهاتوودا لە ئارادایە. ئەمە سەڕەڕای ئەوەیە کە دەوڵەتی تازەی ئاخوند رووحانی بەڵێنی باشترکردنی دۆخی خەڵکی ئێران و نەتەوە ژێردەستەکانی دابوو.
سەر دانەواندنی رێژیمی کۆماری ئیسلامی لە بەرامبەر داخوازییەکانی رۆژئاوا لە رووی لاوازی و ناچارییەوە لەم قۆناغەدا کە ئەگەری رووخانی رێژیم لە بەرامبەر توندتربوونەوەی گەمارۆ ئابوورییەکان بە خاڵێکی هەستیار گەیشتووە، شتێک نییە کە دوور لە چاوەڕوانی بێت. بەڵام بەو هۆکارانەی کە دەستنیشان کران، نابێ چاوەڕوان بین کە رێژیم لە بەرامبەر ویست و داخوازی خەڵکی ئێران‌دا کە گەیشتن بە ئازادییە ملکەچ بکات، بەڵکوو هیچ دوور نییە بە دانی بۆڵ و پووان بە رۆژئاوا، سەرکوتەکان لە نێوخۆدا توندتر و کەشی کۆمەڵگا داخراوتر بکا، لەم حاڵەتە دایە کە خەڵک بۆ دەربازبوون لە چنگاڵی سەرەڕۆیی رێگەیەک جگە لە یەکیەتی و بەرەنگارییان لە...زیاتر بخوێنەوە
شۆڕش گوڵكار
خەڵكی وەزاڵە هاتووی سووریە بۆ وەدەستهێنانی ئازادی و دادپەروەری كۆمەڵایەتی دژ بە سەرەڕۆی و سەركوتی لە رادەبەدەری رێژیمی بەعسی ئەو وڵاتە بە سركردایەتی بنەماڵەی گەندەڵ و خوێنڕێژی ئەسەد دەستیان كرد بە خۆپیشاندان و نارەزایەتی نواندن، بەڵام مەخابن، رێژیمی سەركوتگەری بەعسی بنەماڵەی ئەسەد هەر وەكوو پیشەی هەمیشەی خۆی لە بەرانبەر ئەم نارەزایەتیانەدا دەستی دایە سەركوتێكی بێ بەزییانە و لە هەموو جۆرە كەرەسەیەكی قورس و سووكی عەسكەریش كەڵکی وەرگرت تاكوو بتوانێ كۆتایی بەم دەنگە ماف خۆازانە بێنێ کە لەم نێوەشدا رێژیمی كۆماری ئیسلامی بێ پسانەوە پشتیوانی لەو رێژیمە كردوو...زیاتر بخوێنەوە
مەجید ئەلیاسی
چەند هەفتە پێش ئێستا شانۆی بەناو هەڵبژاردن لە ئێرانی ژێر دەستی کۆماری سێدارە ی ئیسلامی بەرێوە چوو. لەناو ئەو بەناو هەڵبژاردنەدا حەسەنی رۆحانی بە سەرۆک کۆماری تازەی ئێران هەڵبژێردرا. دوای ئەوەی کە رۆحانی زۆر کەس و لایەن پێیان وا بوو کە بە هاتنە سەر کاری کەسێکی دیکە بۆ بە دەستەوە گرتنی پۆستی سەرۆک کۆماری دەکرێت چاوەروانی ئاڵووگۆر لە سیاسەتی ئێران، هەم لە ئاست نێوخۆ و دەرەوە بە ئەنجام بگات، ئەم بیرۆکەیە رەنگە تا ماوەیەک دۆنیای دەرەوە تووشی گومان بکات، کە حەسەنی رۆحانی بە گرتنە پێشی سیاسەتێکی نەرمتر لە گەڵ دۆنیای دەرەوە هندێک لەو قەیرانە ئابووریە کە ئێرانی...زیاتر بخوێنەوە
|
<urn:uuid:6f213a93-488b-4c6a-b796-a23110d7ecc2>
|
CC-MAIN-2017-13
|
http://iranroundtable.org/ku/issues/%D8%AF%DB%8E%D9%85%D9%88%DA%A9%D8%B1%D8%A7%D8%B3%DB%8C
|
2017-03-25T03:46:44Z
|
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2017-13/segments/1490218188785.81/warc/CC-MAIN-20170322212948-00382-ip-10-233-31-227.ec2.internal.warc.gz
|
ckb
| 0.7902 |
Arab
| 2 |
{"ckb_Arab_score": 0.7902003526687622, "sdh_Arab_score": 0.1269039362668991, "hac_Arab_score": 0.08283115178346634}
|
حكومه‌تی ئێران واشـنتنی به به‌كارهێنانی گه‌شته‌كه‌ی سه‌رۆك بوش بۆ وروژاندنی هه‌ستی دژه ئێران له هه‌رێمه‌كه‌دا تاوانباركرد.
ڕۆژی یه‌كشه‌ممه محه‌مه‌د عه‌لی حوسه‌ینی وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران ڕایگه‌یاند به‌رپـرسـانی ئه‌مه‌ریكایی زۆر ڕه‌وی ده‌كه‌ن له ڕووداوه‌كه‌ی ئه‌م دوایـیه‌ی كه‌نداوی فارسی بۆ ئه‌وه‌ی وه‌ك بارێـكی نه‌گه‌تیڤانه ئێران وێنابكرێت.
واشنتن ده‌ڵێت له 6 ی مانگی یه‌كدا ژماره‌یه‌ك له به‌له‌می ئێرانی له ته‌نگاوی هورموز به‌ره‌نگاری كه‌شتیـیه جه‌نگیـیه‌كانی ئه‌مه‌ریكا بوونه‌وه.
وته‌بێژه‌كه‌ی ئێران نكوڵیـكرد له‌وه‌ی به‌له‌مه‌كان ڕووبه‌ڕووی كه‌شتیـیه‌كانی ئه‌مه‌ریكا بووبنه‌وه و داوایكرد ئه‌مه‌ریكا داوای لێـبوردن بكات به‌هۆی باسـكردنی ئه‌و ڕووداوه به‌و شـێوه‌یه.
ئه‌دمیراڵ كێڤن كۆسگریف كۆمانداری هێزی پـێـنجههمینی ده‌ریایی ئه‌مه‌ریكا به سه‌رۆك بوشی ڕاگه‌یاند ڕۆژی یه‌كشه‌ممه له به‌حرێن كه ڕووداوه‌كه زۆر به ڕژدی لێی ده‌ڕوانرێت.
به‌ڕێز بوش له میانه‌ی ڕاوهسـتاندنهكهی بۆ ئیسـرائیل ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ش گوتی گه‌ر ئێران هه‌ڕه‌شه بكاته سه‌ر كه‌شتیـیه‌كانی ئه‌مه‌ریكا ئه‌وا ڕووبه‌ڕووی ئه‌نجامێـكی ڕاسـته‌قینه ده‌بێته‌وه.
هه‌روه‌ها واشـنتن و تاران شـریتێـكی ڤیدیۆیان سه‌باره‌ت به ڕووداوه‌كه بڵاوكرده‌وه كه پـشـتیوانی قسه‌كانیان ده‌كات.
|
<urn:uuid:4f124c2a-3785-4a27-9e32-8328c625cf16>
|
CC-MAIN-2017-13
|
http://www.dengiamerika.com/a/a-58-2008-01-13-voa5-89218617/952212.html
|
2017-03-25T03:59:42Z
|
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2017-13/segments/1490218188785.81/warc/CC-MAIN-20170322212948-00382-ip-10-233-31-227.ec2.internal.warc.gz
|
ckb
| 0.99651 |
Arab
| 8 |
{"ckb_Arab_score": 0.9965099096298218}
|
سەرچاوەیەکی بەرپـرس لە فەرماندەیەتی گشتی لەشکری ئوردن دەڵێت بەهۆی هێرشێـکی تێرۆرستی لەسەر سنووری باکوری ڕۆژهەڵاتی وڵاتەکە 6 کەس لە هێزەکانیان کوژراون و 14 کەسی دیکەیان برینداربوون.
سەرچاوەکە لە ڕاگەیاندنێـکدا گوتی بەرەبەیانی ئەمڕۆ سێشەممە ئۆتۆمبیلێـکی بۆمبڕێژکراو لە ناوچەی ڕوقبان بە بنکەیەکیان تەقیوەتەوە و لە ئاکامدا 4 پاسەوانی سنوور و ئەندامێـکی بەرگری سیڤیلی و ئەندامێـکی ئاسایشی گشتی گیانیان لەدەسـتداوە. بریندارەکانیش 9 کەسیان ئەندامی هێزەکانی ئاسایشن و 5 کەسەکەی دیکەیان لە هێزەکانی لەشکرن.
جێی ئاماژەیە ناوچەی ڕوقبان دەکەوێتە نزیک بە یەکگەیشتنەوەی سنوورەکانی ئوردن و سوریا و عێراق و هەروەها چەند سەد مەترێـک لە کەمپـێـکی پەنابەرانی سوریـیەوە دورە.
هێشتا ڕوو نیـیە ئایا ئەم هێرشە کاریگەری دەبێت بۆ سەر گەیاندنی خۆراک و ئاو و پـێداویستیـیەکانی دیکە بۆ کەمپەکە یان نا.
خانم ئاریان ڕۆمـمێری گوتەبێژی ئاژانسی پەنابەرانی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان لەم بارەیەوە لە جنێڤ بە ئاژانسی دەنگوباسی ئەسۆشیەتد پـرێسی گوت هێرشەکە لە دوری چەند کیلۆمەترێـک لە کەمپەکەوە ڕوویداوە، بۆیە جێـگەی نیگەرانیـیە و هەروەها نیشانی دەدات کارەکانی گەیاندنی کۆمەک بۆ ئەو کەمپە دوردەستە چەندە قورسە.
|
<urn:uuid:07cd32c4-608b-43e0-9411-980e4df7e31d>
|
CC-MAIN-2017-13
|
http://www.dengiamerika.com/a/jordan/3385110.html
|
2017-03-31T00:45:10Z
|
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2017-13/segments/1490218205046.28/warc/CC-MAIN-20170322213005-00502-ip-10-233-31-227.ec2.internal.warc.gz
|
ckb
| 0.934259 |
Arab
| 12 |
{"ckb_Arab_score": 0.9342592358589172, "sdh_Arab_score": 0.049322374165058136, "hac_Arab_score": 0.016415582969784737}
|
هەرێمی بادن-ڤورتيمبێرگ، ئەڵمانيا ، کۆماری ئەڵمانیای فیدڕاڵ
هەرێمی بادن-ڤورتيمبێرگ یەکێکە لە ناوچە پێشەنگەکانی ئەوروپا. خاسیەتەکانی پێکهاتوە لە تێکەڵەیەکی تایبەت لە تردادتسیۆن و داهێنان و hi-tech و هەوروەها هەمەڕەنگی هەرێمی و کەلتوری. سروستی جوانی ناوچەکە وەکو شڤارتس ڤالد (دارستانی ڕەش) و دەریاچەکان و چیاکانی ئەلب یاخود شارەکانی شتوتگارت ، فرایبورگ و بادن بادن. ئەمانە هەمووی هەرێمی بادن-ڤورتيمبێرگ دەکەنە ناوچەیەکی دڵڕفێن بۆ گەشتیارەکان و دانیشتوانی هەرێمەکە.
ژوورى ئەندازيارانی هەرێمی بادن-ڤورتيمبێرگ، ئەڵمانيا
ژوورى ئەندازيارانی هەرێمی بادن-ڤورتيمبێرگ، ئەڵمانيا (INGBW) نوینەری فەرمی ئەندازيارەکانە لە هەرێمی بادن-ڤورتيمبێرگدا لە بەرامبەر بە خەڵک و دەوڵەتدا. لەم ژوورەدا ئەندازيارەکان بە هەموو بەشەکانیانەوە ڕێکخراون. لە ساڵی 1990 دا بە گوێرەی یاسای ژوورى ئەندازيارانی هەرێمی بادن-ڤورتيمبێرگ دامەزراوە وەکو ئۆرگانێکی مافی گشتی. ئەم ژوورە چاودێری دەکرێت لەلایەن وەزارەتی دارایی و ئابوری هەرێمی بادن-ڤورتيمبێرگەوە. لەئەڵمانیا هەر هەرێمێک ژوورى ئەندازيارانی تایبەتی خۆی هەیە کە سەرجەم دەکات 16 ژوورى ئەندازياران. لە ڕووی داراییەوە ژوورى ئەندازيارانی هەرێمی بادن-ڤورتيمبێرگ پشت دەبەستێت تەنیا بە ئابونەی ئەندامەکان و رسومات.
ئەرکەکان
بەگوێرەی یاسا ژوورەکانى ئەندازياری لە ئەڵمانیا ئەو ئەرکەیان پێڕاسپێدراوە کە بنەماکانی پیشەکە بۆ ئەندامەکانی بپارێزن و پیشەی "ئەندازیاری ڕاوێژکار" بپارێزن.
پیشەی "ئەندازیاری ڕاوێژکار" نازناوێکە کە بەگوێرەی یاسا پارێزراوە کە مۆرێکی کوالیتی هەیە.
ئەگەر خاوەن کارێک کەسێکی وەکو"وصي" بخوازێت کە بێلایەن و ئازادانە بەرامبەر بە بەرژەوەندیەکان، خاوەن بڕیای بە گوێرەی پرسنسیپە ئیتیکی و ئەخلاقیەکانی پیشە ، پلان و ئەرکەکانی ئەنجام بدات ئەوە پێویستی بە "ئەندازیاری ڕاوێژکار" یە. لەسەر هیچ ئەندازیارێک پێویست نیە کە نازناوی "ئەندازیاری ڕاوێژکار" بۆ خۆی دابنێت. بەڵام ئەو کەسەی کە ئەم کارە ئەنجام دەدات دەبێت ناوی خۆی لە لیستی "ئەندازیارانی ڕاوێژکار" ی ژوورى ئەندازياران تۆمار بکات و مەرجە پێویستەکانی تێدا بێت. (بڕوانامەی پیشەیی ئەندازيارەکە، کاری سەربەخۆ، بێلایەنی و دووربونی لە بەرژەوەندی بازرگانی، لایەنی کەم دوو ساڵ ئەزمونی کارکردن و بیمەی پیشەیی).
ئەرکەکانی تری ژوورەکانى ئەندازياری ئەمانەن:
- وەکو لایەنێکی فەرمی نوینەرایەتی کردنی بەرژەوەندی ئەندازياران بەرامبەر بە خەڵک و دەوڵەتدا
- پاراستن و بەرەوپێشبردنی ئاستی پیشەکە، بەتایبەتی پیشەی "ئەندازیاری ڕاوێژکار" ئەمیش بۆ پاراستنی خەڵک و ژینگە
- چاودێری کردنی ئەنجامدانی ئەرکەکانی پیشە ئەمەش بۆ پاراستنی کوالیتی خزمەتگوزاریە ئەندازاریەکان
- پێشکەشکردنی ڕاوێژ و پشتگیری بە فەرمانگەکان و دادگاکان لەڕێی ڕاپۆرتی پسپۆڕەکان و ڕوونکردنەوەکان
- تۆمارکردنی ئەندامەکان و بووارە جۆراوجۆرەکانیان لە لیستی تایەبەتمەندێتیدا. ئەم لیستانە وەکو ئۆفەری خزمەتگوازارییەکانە بۆ وەبەرهێنەکان، خاوەنکارەکان، فەرمانگەکان و لایەنەکانی تر بەکاردێت.
- پشتگیری کردن و بەرەوپێشبردنی خولە پیشەییەکان و خوێندنی زیاتر بۆ ئەندازیاران
- چارەسەرکردن لە دەرەوەی دادگا بۆ ئەو کێشەکانەی کە لە نێوان ئەندامەکاندا یان لە نێوان ئەندامەکان و لایەنەکانی دەرەوەدا ڕوودەدەن
ژوورى ئەندازياران خەڵاتی Fritz-Leonhardt دەبەخشێت کە یەکێکە لە بەنرخترین خەڵاتەکان لە ئەوروپادا
ئەندام
هەرکەسێک بۆی هەیە لە ژوورەکەمان ببێت بە ئەندام کە لە هەرێمی بادن-ڤورتيمبێرگ بژیت و نازناوی ئەندازیاری هەبێت. ئەمەش بە گوێرەی یاسای ئەندازیارانی هەرێم ڕێکخراوە. ئەندازیارانی دەرەوەش دەتوانن بۆ ئەم مەبەستە بڕوانامەکانیان هاوتا بکەن. بۆ ئەم کارە ئەنجومەنە ناوخۆیەکان لە هەرێمی بادن-ڤورتيمبێرگ تایبەتمەندن.
ئەندازیارە ڕاوێژکارەکان بە ئەندامی ئیلزامی ژوورەکە دەناسرێن. وە ئەو ئەندازیارانەی کە وەکو کارمەند بۆ دەوڵەت یان بۆ کۆمپانیایایەک کاردەکەن بە ئەندامی خۆبەخش دەناسرێن. ئەو ئەندازیارانەی کە وازیان لە کار هێناوە دەتوانن وەکو ئەندامی کۆن بەردەوام بن وە هەروەها ئەو قوتابیانەی کەدەیانەوێت کە دەخوێنن دەتوانن ببن بە ئەندامی تازەدەستپێکردوو.
ئەندامەکان چەندین بوواری پسپۆڕی دەگرێتەوە وەکو بواری دروستکردنی بەرز، سیڤیل، بواری پێوانە، ڕێگاوبان ، و پاراستنی ژینگە. زۆرینەی ئەندامەکان لەبوواری سیڤیلدا کاردەکەن. تێکڕا ژوورى ئەندازيارانی هەرێمی بادن-ڤورتيمبێرگ 17 بوواری پسپۆڕی لەخۆدەگرێت:
- ئەندازیاری سیڤیل
- ڕێگاوبان
- الهيكلي / الإنشائي
- ئەندازیاری ئاوی ناوچە شارستانیەکان
- تەکنیکی باڵەخانەکان
- فیریا
- ئەندازیاری خاک / هەڵکەندن و فوندامێنت
- ئەندازیاری دروستکردنی کارگە
- بەڕێوەبردنی ئەندازیاری/ ئابوری ئەندازیاری
- بیۆ تەکنەلۆژی
- ئەندازیاری کیمیای
- تەکنەلۆژیای ئەلەکترۆنی
- بەڕێوەبردنی وزە
- دیزانی شارەکان / لادێکان
- تەکنەلۆژی ژینگە
- ئەندازیاری پێوانە
- ژینگەی سروشتی و پلاندان
پەیوەندیە دەرکیەکانی ژوور
ژوورەکە تا ئێستا پەیوەندی و هاوکاری لەگەڵ ئەم وڵاتانەدا هەیە:
- جەزائیر
- هەرێمی ئۆتۆنۆمی باکوری عێراق
- ئیتالیا
- نەمسا
- سعودیەی عەرەبی: ژوورى ئەندازيارانی هەرێمی بادن-ڤورتيمبێرگ لە ساڵی 2009 ەوە پەیوەندیەکی چڕی
لەگەڵ سعودیەی عەرەبی هەیە. لە ساڵی 2013 دا ژووری ژوورى ئەندازيارانی سعودیە ڕێکەوتنامەیەکی لەگەڵ ژوورەکەماندا ئەنجام داوە. بە گوێرەی ئەم ڕێکەوتنامەیە هەردوو ژوورکە ڕێک کەوتن کە پێکەوە ڕاوێژکاری، تەندەر و لێکۆڵینەوەی هاوبەش بۆ بابەتەکانی پاراستنی ژینگە، الاستدامة و تەکنەلۆژیای ژینگە ئەنجام بدەن.
- سویسرا
- ئۆکرانیا
لە ساڵی 2007 دا لە ژوورى ئەندازيارانی هەرێمی بادن-ڤورتيمبێرگ دا سەندیکای "bw engineers GmbH" دامەزرێنرا، کە ئۆفیسەکانی پلاندانی قەبارە جیاواز و بوارە جیاوازەکانی هەرێمی بادن-ڤورتيمبێرگ لە خۆ دەگرێ. تاوەکو بتاونن لە ژێر یەک ناودا لە بازاڕەکانی دەرەوەدا باشتر خۆیان بناسێنن. ئەم تۆڕە لە ئەندازیاران بە هەبوونی زیاتر لە 800 پلاندانەر و ئەندازیاری ژوورى ئەندازيارانی هەرێمی بادن-ڤورتيمبێرگ و ئەو سەندیکایەی کە لەلایەن هەرێمەکەوە پشتگیری دەکرێت بە گەورەتین تۆڕی ئەدازیاران دادەنرێت لە ئەڵمانیادا و و زۆربەیان لە سعودیەی عەرەبی کاردەکەن.
خزمەگوزاری
دەتوانەوێت ببن بە ئەندام؟
ئەمانە سوودەکانی ئەندامبوونە لە ژوورەکەدا:
هەرکەس ببێتە ئەندام لە ژوورى ئەندازيارانی هەرێمی بادن-ڤورتيمبێرگ چەندین فرسەتی تر بۆ خۆی دەکاتەوە. ئەندامەکان دەتوانن سودمەند ببن لە ئۆفەرکانی مەشق و خوێندنی ژوورەکە و هاوکارەکانی. جگەلەمەش دەزگای خزمەتگوزاری ژوورەکە خانەنشینی ئاسایی، خانەنشینی لەکاتی بێ‌توانا بوون بەهۆی ڕوداوەوە، خانەنشینی بۆ ژن یان مناڵ لەکاتی مردنی پیاو یان باوک‌دا دابین دەکات. جگە لەمانەش ئاسانکاری تر هەیە بۆ EDV، بیمە و هۆتێل.
بڵاوکراوەکانی "Deutsches Ingenieurblatt (DIB)" و INGBWaktuell هەمیشە تازەترین پێشهاتەکانی سیاسی و یاسایی و ئەزمونەکانی پیشە بڵاەدەکەنەوە.
ساڵی جارێک کۆبونەوەی ئەندامەکان سازدەکرێت، کە لە بابەتە گرنگەکانی ژوورەکە بڕیار دەدات وەکو پەیڕەوی ناوخۆ، ئابونە، ڕێکخستنی مەسرەفەکان و بودجە. لێرە هەر سێ ساڵ جارێک دەستەی بەڕێوەبردن هەڵدەبژێردرێت. ئەندامەکان بانگ دەکرێن کە پشتگیری ژوورەکە دەکەن لە لیژنەکاندا یان لە گروپە تایبەتمەندەکاندان یان لە بازنەکاندا. جگە لەمانەش ژوورەکە بوواری ڕاستەوخۆ بۆ ئەندامەکانی دەڕەخسێنێت کە ئەزمونەکانیان بگۆڕنەوە لە بوارێکی یان بابەتێکی تایبەتدا.
بۆ زانیاری زیاتر بڕوانە داخوازی بوون بە ئەندام لە:
http://www.ingbw.de/ingenieurkammer/mitglied-werden.html
بەێزتان بەدوای لایەنێکدا دەگەڕێن لەبوارە تایبەتمەندیەکای ئەندازیاریدا؟ یان پێویستیت بە زانیاری زیاتر هەیە سەبارەت بە پیشەی ئەندازیاری لە هەرێمی بادن-ڤورتيمبێرگ؟
دەتانەوێت لقێک لە هەرێمی بادن-ڤورتيمبێرگ بکەنەوە؟
دەتانەوێت پەیوەندی ببەستن لەگەڵ ئۆفیسەکانی ئەندازیاری لە هەرێمەکەدا؟
بەدوای ئۆفیسێکدا دەگەڕێیت کە کارە تەندەرەکانت بۆ ئەنجام بدات؟
ئێمە بەخۆشحاڵیەوە ڕاوێژتان پێشکەش دەکەین و بۆ پرسیارەکانت کەسی پەیوەندیدارتان بۆ دەدەۆزینەوە.
پەیوەندی بکەن بە بەڕێوەبەری گشتیەوە بە بەڕێز دانیێل زاندەر Daniel Dander
ئیمەیل: sander(at)ingbw.de
ئەدرێسی ژوورى ئەندازيارانی هەرێمی بادن-ڤورتيمبێرگ، ئەڵمانيا
Ingenieurkammer Baden-Württemberg
Zellerstraße 26
D-70180 Stuttgart
تەلەفۆن: +49(0)711-64971-0
فاکس: +49(0)711-64971-55
بۆ دۆزینەوەی پسپۆڕ و ئۆفیسەکانی ئەندازیاران لە ئینتەرنێدا بڕوانە:
www.ingsuche.de
Congress "The Art of Civil Engineering made in Baden-Württemberg - Germany" in Erbil 10 & 11 November 2013
by the Baden-Württemberg Chamber of Engineers
Congress Programm in Sorani
Brochure with informations about INGBW in Sorani
|
<urn:uuid:533c84c0-994b-4d52-a4ea-2b0bb2c3b692>
|
CC-MAIN-2017-13
|
http://www.ingbw.de/ingenieurkammer/kurdish.html
|
2017-03-30T16:31:35Z
|
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2017-13/segments/1490218195419.89/warc/CC-MAIN-20170322212955-00162-ip-10-233-31-227.ec2.internal.warc.gz
|
ckb
| 0.934651 |
Arab
| 10 |
{"ckb_Arab_score": 0.934650719165802, "sdh_Arab_score": 0.04742895066738129, "hac_Arab_score": 0.017900530248880386}
|
ده‌سه‌ڵاتدارانی عێراق هاتوچۆی ماتۆرسکلیان له شه‌قامه‌کانی به‌غدا قه‌ده‌غه‌کردووه و هه‌روه‌ها ده‌یان هه‌زار له ئه‌ندامانی هێزه‌کانی ئاسایشـیان بڵاوکردووه‌ته‌وه به مه‌به‌سـتی پاراسـتنی ئه‌و شیعانه‌ی به‌شـداری له ڕێوڕه‌سـمه‌کانی سـاڵیادی شه‌هیدکردنی ئیمام موسـا ئه‌لکازم ده‌که‌ن.
به‌پـێی کاربه‌ده‌سـتانی ته‌ندروسـتی و وه‌زاره‌تی ناوخۆ زنجیره ته‌قینه‌وه‌کانی دوێنێ چوارشه‌ممه که به هه‌ماهه‌نگی کرابوون و سه‌رانسه‌ری وڵاته‌که‌یان گرته‌وه، بوونه‌ته مایه‌ی کوژرانی 72 که‌س و برینداربوونی زیاتر له 270 که‌س.
سه‌ره‌ڕای ئه‌و توندوتیژیـیانه، به سه‌دان هه‌زار شیعه ئاینزا به‌رده‌وامبوون له ڕێوڕه‌سمه ئاینیـیهکانیاندا و به ئاڵای سه‌وزه‌وه ڕژانه سه‌رشه‌قامه‌کانی به‌غدا و ده‌وروبه‌ری و به‌ره‌و ناوچه‌ی کازمیـیه به‌ڕێـکه‌وتن که له‌وێ مه‌زاری ئیمام موسـا ئه‌لکازمی لێـیه.
هاوکات شه‌قامه سه‌ره‌کیـیه‌کانی به‌غدا به به‌ربه‌سـتی کۆنکرێتی گیراون و هێزه‌کانی ئاسایش خاڵی پـشـکنینیان له‌سه‌ر ئه‌و شه‌قامانه‌دا داناوه که به‌ره‌و مه‌زاره‌که ده‌چن.
ده‌سه‌ڵاتدارانی عێراق هه‌ر ئه‌مڕۆ ڕایانگه‌یاند ژماره‌ی ته‌قینه‌وه‌کانی دوێنێ 22 بوون و حه‌وت شـار و شـارۆچکهیان گرتووه‌ته‌وه.
هه‌تا ئاماده‌کردنی ئه‌م هه‌واڵه که‌س به‌رپـرسیارێتی خۆی له‌و هێرشانه ڕانه‌گه‌یاندووه، به‌ڵام شێوازی ئه‌نجامدانیان له کاری ئه‌لقاعیده و میلیتانه سووننه‌کانی هاوپه‌یمانانیان ده‌چێت که ده‌یانه‌وێت له ڕێی زیادکردنی گرژی ئاینزایی وڵاته‌که ناسه‌قامگیر بکه‌ن.
|
<urn:uuid:b6c70500-cd46-4461-be20-b2ff811ffb01>
|
CC-MAIN-2017-13
|
http://www.dengiamerika.com/a/iraq-14jun12-159036645/1248039.html
|
2017-03-26T07:26:01Z
|
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2017-13/segments/1490218189130.57/warc/CC-MAIN-20170322212949-00027-ip-10-233-31-227.ec2.internal.warc.gz
|
ckb
| 0.995171 |
Arab
| 13 |
{"ckb_Arab_score": 0.9951712489128113}
|
KFA- له كهلارى مه‌ڵبه‌ندى ئیداره‌ى گه‌رمیان یارى هه‌فته‌ى دوازده‌هه‌مى كۆمه‌ڵى دوووه‌مى خولى نایابى پێشمه‌رگه‌ى كوردستان له‌نێوان زاخۆى ڕێزبه‌ندى یه‌كه‌م و شێروانه‌ى دووه‌مى ڕیزبهندهكه به‌ڕێوه‌چوو كه‌تێدا شێروانه دواى چه‌ندین ساڵ توانى له‌یاریه‌كانى داهاتووى ئهوخولهدا خۆى ببینیته‌وه.
یاریگا بۆ ئه‌م یاریه جمه‌ى ده‌هات لههاندهرو هه‌وادارى یانه‌ى شێروانه كه‌زیاد له 5000 هانده‌ر ئاماده‌ى نێو یاریگابوون پاڵپشتى سه‌رخستنى یانه‌كه‌یان بن بۆ چوارگۆشه‌ى زێرێنى خوله‌كه.
له‌گێمى یه‌كه‌مى یاریه‌كه‌دا سهوزپۆشانى شێروانه له‌به‌رامبه‌ر سپى پۆشانى یانه‌ى زاخۆدا باڵدهسترو بهورهتربوون چونكه ئه‌وان پاڵپشتى هاندهرو یاریگاشیان له‌گه‌ڵ بوو زاخۆش به‌ته‌نها لێره میوان بوو له‌گه‌ڵ ئه‌م پاڵپشتیانهدا شێروانه له‌خوله‌كى 17 له ڕێگاى یاریزان عه‌لى كاك مینه‌وه توانى ببنه خاوه‌نى گۆڵ.
یارى گێمى دووه‌م هیجى له‌ئه‌نجامى گێمى یه‌كه‌م نه‌گۆڕى چۆن هات ئاواش ته‌واو بوو نه هه‌وڵه‌كانى زاخۆ بۆ تۆماركردنى گۆڵى به‌رامبه‌ر بهفشاربوونهشێروانهش كارى به‌گۆڕینى ئه‌نجامى یاریه‌كه بوو چونكه ئیدى بهوگۆڵه ڕیگاكهى بۆخۆى ڕۆشن كردبووه به‌م بردنه‌وه‌یه‌ش یانه‌ى شێروانه توانى بلیتى چوارگۆشه‌ى زێڕ‌ینى خوله‌كه بۆخۆى به‌ده‌ست بهێنێ
كه‌لار – عیسا ساڵح
|
<urn:uuid:7b32b0cc-0536-4da0-9035-59f27a12bf56>
|
CC-MAIN-2017-13
|
http://kurdistan-fa.net/%D9%87%D9%87%E2%80%8C%D9%88%D8%A7%DA%B5%D9%87%E2%80%8C%D9%83%D8%A7%D9%86/%D8%B4%DB%8E%D8%B1%D9%88%D8%A7%D9%86%D9%87%E2%80%8C-%DA%AF%D9%87%E2%80%8C%DB%8C%D8%B4%D8%AA%D9%87%E2%80%8C-%DA%86%D9%88%D8%A7%D8%B1%DA%AF%DB%86%D8%B4%D9%87%E2%80%8C%D9%89-%D8%B2%DB%8E%DA%95%DB%8C/
|
2017-03-30T16:32:41Z
|
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2017-13/segments/1490218195419.89/warc/CC-MAIN-20170322212955-00519-ip-10-233-31-227.ec2.internal.warc.gz
|
ckb
| 0.991279 |
Arab
| 5 |
{"ckb_Arab_score": 0.991278886795044}
|
ئێران کوژراوه‌کانی له سوریا به "پارێزه‌رانی حه‌ره‌م" ناوزه‌د ده‌کات.
به‌شداری نافه‌رمی ئێران له شه‌ڕی ناوخۆیی سوریا دا به‌رده‌وامه. به پێی هه‌واڵی ئاژانسی هه‌واڵنێری فه‌رمی ئێڕان، ئه‌فسه‌رێکی تری سوپای پاسداران له شه‌رێک له شاری لازه‌قیه‌ی سوریا دا کوژرا. ئێران ئه‌م کوژراوانه به ناوی "پارێزه‌رانی حه‌ره‌م" ناوزه‌د ده‌کات؛ پێشتریش هه‌واڵی کوژرانی چه‌ندین ئه‌فسه‌ری ئێرانی و ئه‌فغانستانی که له لایه‌ن ئێرانه‌وه بۆ سوریا نێردراون بڵاو بوه‌ته‌وه.
پرسیاری سه‌ره‌کی سه‌باره‌ت به به‌شداری ئێران له شه‌ڕی سوریا دا ئه‌وه‌یه که چ ئامانجێک و چ به‌رژه‌وه‌ندییه‌ک ئێران هان ده‌دات له باری ئینسانی و ئابوورییه‌وه به‌شداری ئه‌و شه‌ڕه بێت؟
كاک تاهیر عه‌لیپوور
کاک تاهیر عه‌لیپوور، چالاکوانی سیاسی دانیشتووی بریتانیا له سه‌ر ئه‌و باوه‌ڕه‌یه که بۆ لێکدانه‌وه‌ی ڕۆڵی ئێران له شه‌ڕی ناوخۆی سوریا ڕه‌چاوکردنی هۆیه ئایدۆلوژی ده‌سه‌ڵاتدار له ئێڕان گرینگه و به پێوانه‌کانی ڕێئاڵ پۆلێتیک ناتوانین ئه‌و بابه‌ته شی بکه‌ینه‌وه.
|
<urn:uuid:f0b92bc4-397a-4a9c-af52-86335f25416f>
|
CC-MAIN-2017-13
|
http://www.dengiamerika.com/a/iran-syria-civil-war/2939553.html
|
2017-03-27T06:42:38Z
|
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2017-13/segments/1490218189462.47/warc/CC-MAIN-20170322212949-00092-ip-10-233-31-227.ec2.internal.warc.gz
|
ckb
| 0.998353 |
Arab
| 13 |
{"ckb_Arab_score": 0.9983534812927246}
|
ZNA - هه‌ولێر
رێكخراوی تیرۆرستی داعش بانگه‌شه‌ی ئه‌وه‌ی كردوه كه توانیویه‌تی رێگه‌ی پشتیوانی نێوان شارۆچكه‌ی بێجی و شاری موسڵ بپچڕێنێت كه به دوا مۆڵگه‌ی داعش له عێراق داده‌نرێت.
ئه‌و رێكخراوه وتیشی، چهكدارانیان توانیویانه ده‌ست به‌سه‌ر چه‌ندین چه‌ك و ئۆتۆمبێلی سه‌ربازی دا بگرن.
كه‌ناڵی سۆمه‌ریه له‌سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی پارێزگای سه‌لاحه‌دین رایگه‌یاندوه، هێزێكی سه‌ربازی گه‌وره گه‌یشته شارۆچكه‌كه بۆ ئه‌وه‌ی رووبه‌رووی هێرشی رێكخراوی داعش له باكوری پارێزگاكه ببێته‌وه.
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه وتیشی، هێزی زۆر و فڕۆكه گه‌یشتن و بۆ ئه‌وه‌ی هێرشێكی پێچه‌وانه ئه‌نجان بده‌ن.
پێشتر له تشرینی یه‌كه‌می ساڵی رابردوو هێزه عێراقییه‌كان و چه‌ند گروپێكی حه‌شدی شه‌عبی رزگاركردنی شارۆچكه‌ی بێجیان راگه‌یاند.
BBC
ئەم هەواڵە 3154جار خوێندراوەتەوە
|
<urn:uuid:2e06ccdc-991b-4680-a4e6-cfee216cac21>
|
CC-MAIN-2017-13
|
http://zagrosn.com/29544-2
|
2017-03-28T06:06:48Z
|
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2017-13/segments/1490218189680.78/warc/CC-MAIN-20170322212949-00112-ip-10-233-31-227.ec2.internal.warc.gz
|
ckb
| 0.842487 |
Arab
| 8 |
{"ckb_Arab_score": 0.8424871563911438, "sdh_Arab_score": 0.1286790668964386, "hac_Arab_score": 0.026858864352107048}
|
بیلۆنیر دانڵد تارمپ کاندیدی سەرەکی کۆمارەیەکان بۆ هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی کەوتوەتە بەر رەخنەیەکی هەرە توند، هەر لە کۆشکی سپیەوە بگرە تا پنتاگۆن، رێبەرانی جیهان و گروپەکانی داکۆکی لە موسلمانان بە هۆێ بانگەشەی بۆ داخستنی دەرگاکان بە رووێ هاتنی موسلمانان بۆ وڵاتە یەکگرتووەکان.
ووتە بێژی کۆشکی سپی جاش ئیرنیست لە رۆژی سێشەممە قسەکانی ترامپی بە قیزوەن و ژاراوی ناو برد و دەڵێت پلانەکانی شایستەی ناکات ببێتە سەرۆک لەبەر ئەوەی ئەگەر بێت و پیادەی بکات پێشیلی دەکات لە دەستوری وڵاتە یەکگرتووەکان ئەگەر بێت لە پێشبرگیەکانی ساڵی 2016 بباتەوە.
|
<urn:uuid:0be885b1-3b9f-4807-9778-5ee68007aa74>
|
CC-MAIN-2017-13
|
http://www.dengiamerika.com/a/3095083.html
|
2017-03-30T04:58:31Z
|
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2017-13/segments/1490218191986.44/warc/CC-MAIN-20170322212951-00152-ip-10-233-31-227.ec2.internal.warc.gz
|
ckb
| 0.934818 |
Arab
| 14 |
{"ckb_Arab_score": 0.9348180294036865, "sdh_Arab_score": 0.05242335423827171, "hac_Arab_score": 0.012776722200214863}
|
میشێل سوله‌یمانی سه‌رۆکی لوبنان نه‌جیب میقاتی کاندیدی سه‌ر به حزبوڵڵای ڕاسـپارد بۆ پـێـکهێنانی حکومه‌تی نوێی وڵاته‌که، ئه‌مه‌ش هاوکاتی ئه‌وه‌ی له چه‌ندین شـاری وڵاته‌که خۆپـیشـاندانی ناڕه‌زایی سازکران له دژی زیادبوونی ده‌سه‌ڵاتی سیاسی ئه‌و بزوتنه‌وه شیعه ئاینزایه.
ڕۆژی سێشه‌ممه ئۆفیسی سه‌رۆکی لوبنانی ڕایگه‌یاند که‌وا به‌ڕێز نه‌جیب میقاتی وه‌ک سه‌ره‌ک وه‌زیری ڕاسـپێردراو داوای لێـکراوه حکومه‌تی نوێ پـێـکبهێنێت.
یاسادانه‌رانی لوبنان به 68 ده‌نگ له کۆی 128 په‌سه‌ندیان کرد به‌ڕێز نه‌جیب میقاتی شوێنی سه‌عه‌د حه‌ریری سه‌ره‌ک وه‌زیری کاتی بگرێته‌وه که ته‌نها 60 ده‌نگی به‌ده‌سـتهێنا. به‌ڕێز میقاتی له سـاڵی 2005 وه‌ک سه‌ره‌ک وه‌زیری کاری کردووه.
له لایه‌کی دیکه‌وه خۆپـیشـاندانی ناڕه‌زایی له لایه‌ن سووننه‌کانی لوبنانه‌وه له دژی حزبوڵڵا ئه‌نجامدرا و توندوتیژی لێـکه‌وته‌وه.
سه‌رۆکی لوبنان کاندیدی سه‌ر به حزبوڵڵا ڕاده‌سـپـێرێت بۆ پـێـکهێنانی حکومه‌ت
به هه‌زاران له شـاری ته‌رابڵس گردبوونه‌وه و ڕۆژه‌که‌یان به ڕۆژی تۆڕه‌بوون ناوزه‌دکرد.
خۆپـیشـانده‌ران هێرشیان کرده سه‌ر ماشێنێـکی که‌ناڵی ئه‌لجه‌زیره و ئاگریان تێبه‌ردا. هه‌روه‌ها وێنه‌ی نه‌جیب میقاتیان سووتاند.
له ناوچه‌ی دیکه خۆپـیشـانده‌ران تایه‌ی ئۆتۆمبیلیان له‌سه‌ر شه‌قامه‌کان سووتاند و ئاڵایان ده‌شه‌کانده‌وه و چاوهڕواندهکرێت خۆپـیشـاندانی زیاتر له ئێواره‌دا سـازبکرێن.
یاسادانه‌رانی سووننه ڕۆژی دووشه‌ممه حزبوڵڵایان تاوانبارکرد به‌وه‌ی کۆده‌تایه‌کی کردووه به مه‌به‌سـتی سه‌پاندنی حکومه‌تێـکی جۆره شێوازێـکی ئێرانی به‌سه‌ر گه‌لی لوبناندا.
|
<urn:uuid:f9310403-8979-4186-bda1-d1c4c1e5fb80>
|
CC-MAIN-2017-13
|
http://www.dengiamerika.com/a/lebanon-25jan11-114569244/965389.html
|
2017-03-27T08:44:47Z
|
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2017-13/segments/1490218189466.30/warc/CC-MAIN-20170322212949-00382-ip-10-233-31-227.ec2.internal.warc.gz
|
ckb
| 0.997616 |
Arab
| 10 |
{"ckb_Arab_score": 0.9976162910461426}
|
لیستی ئه‌لعێراقیـیه ده‌ڵێت ئه‌و ڕه‌نگه داوا له کۆمه‌ڵی نێونه‌ته‌وه‌یی بکات بێته ناو مه‌سه‌له‌ی ئه‌نجامه‌کانی هه‌ڵبژاردنه‌که‌ی مانگی سێ و پـێـکهێنانی حکومه‌تی نوێی عێراق، ئه‌ویش تا ڕێ له ڕه‌که‌به‌ره‌کانی بگیرێت له‌وه‌ی ئه‌نجامه‌کانی هه‌ڵبژاردنه‌که نه‌گۆڕن.
ڕۆژی چوارشه‌ممه ئه‌یاد عه‌لـلاوی سه‌رۆکی لیسـتی ئه‌لعێراقیـیه گوتی ڕه‌نگه داوا له ڕێـکخراوه نێونهتهوهیییهکانی وه‌کو ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان و یه‌کێتی ئه‌وروپا و کۆنگره‌ی ئیسلامی و کۆمکاری عه‌ره‌بی بکه‌ن حکومه‌تێـکی کاتی بۆ عێراق پـێـکبهێنن.
ئه‌لعێراقیـیه ده‌ڵێت له‌وانه‌یه ئه‌م ڕێـکخراوانه یارمه‌تی عێراقیـیه‌کان بده‌ن له ئه‌نجامدانی هه‌ڵـبژاردنێـکی نوێی په‌رله‌مانی له که‌شوهه‌وایه‌کی دور له فرتوفێڵی سیاسی.
|
<urn:uuid:212de163-755f-4bda-9adf-4046d0e31db4>
|
CC-MAIN-2017-13
|
http://www.dengiamerika.com/a/iraq-elections-28apr10-92347904/957862.html
|
2017-03-26T09:30:40Z
|
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2017-13/segments/1490218189198.71/warc/CC-MAIN-20170322212949-00407-ip-10-233-31-227.ec2.internal.warc.gz
|
ckb
| 0.998633 |
Arab
| 9 |
{"ckb_Arab_score": 0.9986330270767212}
|
دووشه‌ممه، سه‌ره‌ک وه‌زیری تورکیا ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان گوتی وڵاته‌که‌ی به هیچ شێوه‌یه‌ک دوودڵ نابێت له وه‌ڵامدانه‌وه‌ی سوریا له به‌رامبه‌ر هه‌ردوو ته‌قینه‌وه‌که‌ی شـارۆچکه‌ی ڕه‌یحانلی که بووه مایه‌ی کوژرانی 46 که‌س و بریندار بوونی زیاتر له 150 که‌س.
ئه‌ردۆغان گوتیشی تورکیا هیچ گومانێـکی له‌وه‌دا نیـیه که سوریا ده‌سـتی له‌و هێرشه‌دا هه‌بێت.
حکومه‌تی سوریا نکوڵی ده‌کات له‌وه‌ی ده‌سـتی له‌و هێرشه‌دا هه‌بووبێت.
دکتۆر به‌نگی حاجۆ نوسه‌ری کورد بنکه له سوید ده‌ڵێت له‌گه‌ڵ سه‌ره‌ک وه‌زیر هاوڕایه که سوریا له‌پشت ته‌قیینه‌وه‌کان دابووه. ئه‌و ده‌ڵێت مه‌به‌ستیش له بار بردنی پرۆسه‌ی ئاشتی نێوان کورد و حکومه‌تی تورکیایه.
سه‌باره‌ت به کۆنفرانسی نێونه‌ته‌وه‌یی پێشنیاز کراو له لایه‌ن ئه‌مه‌ریکا و ڕوسیا به ئامانجی چاره‌سه‌ری شه‌ری ناوخۆی سوریا، دکتۆر حاجو ده‌ڵێت گه‌ش بینه به‌و کۆنفڕانسه ئه‌گینا کوشتن له‌و وڵاته هه‌روا به‌ردوام ده‌بێت. ئه‌و ده‌ڵێت پێویسته هه‌مو لایه‌نه‌کان به کورد، عه‌له‌وی، سوننه‌کان، و ...، به ناسنامه‌ی خۆیان به‌شداری له‌م کۆنفڕانسه دا بکه‌ن و ده‌بێت عاقڵدارهکان نه‌ک به‌ته‌نیا سیاسه‌تمه‌داره‌کان ڕۆڵیان له ئاوه‌دانکردنه‌وه‌ی سوریای نوێ‌دا هه‌بێت چونکه سیاسییه‌کان به‌دوای به‌رژه‌وه‌ندی خۆیان ده‌که‌ون.
|
<urn:uuid:a5532564-e443-42d1-8a5f-141de9b2d6e8>
|
CC-MAIN-2017-13
|
http://www.dengiamerika.com/a/1660258.html
|
2017-03-22T22:07:09Z
|
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2017-13/segments/1490218186353.38/warc/CC-MAIN-20170322212946-00292-ip-10-233-31-227.ec2.internal.warc.gz
|
ckb
| 0.997577 |
Arab
| 13 |
{"ckb_Arab_score": 0.9975773096084595}
|
سه‌باره‌ت به سه‌ردانه‌که‌ی نوری ئه‌لمالیکی سه‌رۆک وه‌زیری عێراق بۆ هه‌رێمی کوردسـتان و کۆبوونه‌وه‌کانی به مه‌به‌ستی چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌کانی نێوان به‌غدا و هه‌ولێر هاوکارمان به‌ڵـێن سـاڵح گفتوگۆی کردووه له‌گه‌ڵ هه‌ر یه‌ک له عه‌لی ئه‌لئه‌دیب کاربه‌ده‌سـتی گه‌وره‌ی ناو پارتی ده‌عوه‌ی مالیکی و عه‌دنان دلێمی سه‌رۆکی به‌ره‌ی ته‌وافوق. پاشـان ڕاپـورتی له‌سه‌ر تێبینییه‌کانیان ئاماده‌کردووه.
عه‌لی ئه‌لئه‌دیب ده‌ڵێت دیالۆگ ته‌نها بژاره‌یه بۆ چاره‌سه‌رکردنی کێشه ههڵـپهسێراوهکانی نێوان کورد و حکومه‌تی ناوه‌ندی عێراق. ده‌شڵێت ده‌بێت ئه‌و دیالۆگانه له‌سه‌ر بنچینه‌ی ده‌سـتوری عێراق بکرێن.
به‌ڵام عه‌دنان دلێمی ده‌ڵێت ئه‌و له‌و بڕوایه‌دا نیـیه به ده‌سـتور ئه‌و کێشانه چاره‌سه‌ر بکرێن و به تایبه‌تیش مه‌سه‌له‌ی که‌رکوک.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی ڕاپـۆرته‌كه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 6:58 خوله‌كه.
|
<urn:uuid:be72a02d-92bc-4a42-86cc-23219753aea7>
|
CC-MAIN-2017-13
|
http://www.dengiamerika.com/a/a-58-2009-08-05-voa2-89228167/954179.html
|
2017-03-28T19:45:43Z
|
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2017-13/segments/1490218189884.21/warc/CC-MAIN-20170322212949-00412-ip-10-233-31-227.ec2.internal.warc.gz
|
ckb
| 0.997823 |
Arab
| 8 |
{"ckb_Arab_score": 0.9978232383728027}
|
کاربه‌ده‌سـتانی عێراقی ده‌ڵێن ژماره‌یه‌ک چه‌کدار 7 ئه‌ندامی سه‌حوه‌یان له نزیک شـارۆچکه‌ی توزخورماتووی باکوری عێراق کوشـتووه.
پـۆلیس ده‌ڵێت هێرشه‌که به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ هه‌ینی له گوندی حلێوه کراوه و تیایدا ئه‌ندامێـکی دیکه‌ی ئه‌م کۆمه‌ڵه که حکومه‌ت پشـتیوانیان لێده‌کات به سه‌ختی برینداربووه.
ئه‌فه‌سه‌رێـکی پـۆلیس گوتی چه‌کداره‌کان جلوبه‌رگی له‌شـکریـیان پـۆشیبوو و سه‌ره‌تا ڕابه‌رێـکی سه‌حوه‌یان له ماڵه‌که‌ی خۆی ده‌سـتگیرکردووه و بردوویانه بۆ خاڵێکی پشـکنین ناوچه‌که که حه‌وت چه‌کداری سهحهوهی لێبووه و پاشـان گولـله‌بارانیان کردوون.
جێی ئاماژه‌یه گوندی حلێوه له فڕۆکه‌خانه‌یه‌کی له‌شـکریـیه‌وه نزیکه و زۆربه‌ی دانیشـتوانه‌که‌ی عه‌ره‌بن.
|
<urn:uuid:bfd93aba-d3a2-4634-bb82-6dbb51d089fd>
|
CC-MAIN-2017-13
|
http://www.dengiamerika.com/a/1608847.html
|
2017-03-29T11:22:43Z
|
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2017-13/segments/1490218190295.4/warc/CC-MAIN-20170322212950-00092-ip-10-233-31-227.ec2.internal.warc.gz
|
ckb
| 0.999042 |
Arab
| 12 |
{"ckb_Arab_score": 0.9990423917770386}
|
داواکاری سەرلەنوی پێداچوونەوەی زەینەب سەکاوەند،زیندانی مەحکووم بە قەرەبوو(قصاص) پاش چەندد مانگ لەدیوانی باڵای وڵات بەرپەرچ درایەتەوە وبەهۆی بێ ئەملاو ئەولابوونی دۆسیەکەی هەردەم مەترسی جێبەجێ کردنی حوکمی ئێعدامی ئەم ژنە زیندانییە کەلەتەمەنی ۱۷ساڵییەوە دەسبەسەرکراوە ،لەئارادایە.
بەپێی هەواڵی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان وبەکوتەی khrn:پاش نواندنی داواکاری پێداچوونەوەی لەلایەن پارێزەرەی ئەم زیندانییە لەماوەی چەندد مانگی ڕابردووەوە بۆدیوانی باڵای ووڵات نێردرابوو،ئەوڕۆ پێنجشەممۆ۲۸ی ڕێبەندان بەشێوەی فەرمی بە پارێزەری ئەم زیندانییە ڕاگەیەندرابوو کەداواکاری پێداچوونەوەی ناوبراو لەدیوانی باڵای ووڵات بەرپەرچ دراوەتەوە.هەروەها هەواڵی پەسەند نەکراو لەلایەن بەرپرسی هێزی قەزایی لەهەمبەر جێبەجێ کردنی حوکمەکیەوە باس لێدەکرێ.
ئەم ژنە بەندکراوە ڕۆژی (شەممۆ ۱۸‌ی بەفرانبار)لەناڕەزایی دژ بە (پساندنی چاوپێکەوتنی لەگەڵ هاوژینەکەی) وهەروەها(دۆخی ناڕوون وهەڵپەسێراوی)بۆماوەی چوار ڕۆژ دەستی دابوویە مانگرت لەخواردن.وپاش بەڵێنی بەرپرسی زیندانی ناوەندی ورمێ لەمەڕ (جێبەجێ کردنی چاوپێکەوتنی حەوتانەی لەگەڵ هاوژینەکەی بەردەوام ببێتەوە)ولەسەر ئەو بڕیارەی کەخێر خوازێک بەمەبەستی وەرگرتنی ڕەزامەندی لەبنەماڵەی کوژراوەک،لەمەڕ دانی دیە(نرخی خوێنی کوژراو)ئامادەگی ڕاگەیاندبوو،بڕیار وابوو (لێژنەیەک لەلایەن زیندانەوە بەمەبەستی ڕازامەندی سەردانی بنەماڵەی کەسی کوژراو) بکات، ناوبراو دەستی لەمانگرتنەکەی هەڵگرتبوو.
(زەینەب سەکاوەند لەکران)، کچی محەممەد، لەدایکبووی (۱‌ی پووشپەڕی ساڵی ۱۳۷۳) لەیەکێک لەگوندەکانی بەشی "شووت"سەربەشاری ماکۆ لەڕۆژهەڵاتی کوردستانە.ناوبراو لەتەمەنی ۱۵ساڵی واتە لە ڕەشەمەی ساڵی ۱۳۸۸ ژیانی هاوبەشی پێک هێنا وپاش دووساڵ ژیانی هاوبەش لەتەمەنی ۱۷ساڵان لە ۱۱ی ڕەشەمەی ساڵی ۱۳۹۰بەتۆمەتی کوشتنی هاوژینەکەی دەسبەسەر کرا.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان
|
<urn:uuid:accc774b-6627-47f1-b407-c0631781ff02>
|
CC-MAIN-2017-13
|
http://www.kmmk.info/ku/5531
|
2017-03-23T22:04:25Z
|
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2017-13/segments/1490218187225.79/warc/CC-MAIN-20170322212947-00518-ip-10-233-31-227.ec2.internal.warc.gz
|
ckb
| 0.866542 |
Arab
| 9 |
{"ckb_Arab_score": 0.8665419220924377, "hac_Arab_score": 0.10980796068906784, "sdh_Arab_score": 0.023587815463542938}
|
شاندێکی کۆمیتەی ڕۆژهەلاتی کانادا بە شدارییان لە ٢٦ی ڕێبەنداندا کردزایینی: ١٣-٠٢-٢٠١٧ - هەتاوی: ١٣٩٥/١١/٢٥ - ١٢:٠٣ تاران قه‌باره‌ی فۆنت:
کوردستان میدیا: شاندێکی کۆمیتەی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە ڕۆژهەڵاتی کانادا بەشدارییان لە ساڵڕۆژی دامەزراندنی کۆمەڵەی شۆڕشگێری زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران‌دا کرد.
ڕۆژی شەممە ڕێکەوتی ٢٣ی ڕێبەندانی ١٣٩٥ی هەتاوی، شاندێکی کۆمیتەی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە ڕۆژهەلاتی کانادا بە سەرپەرەستیی دوکتور "فەرەیدون ڕەحمانی" بەشدارییان لە ڕۆژی دامەزراندنی کۆمەڵەی شۆڕشگێری زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران‌دا کرد.
لەو ڕێوڕەسمەدا، پەیامی کۆمیتەی حیزبی دێموکرات لە ڕۆژهەڵاتی کانادا لە لایەن "تەها حەسنیانی" پێشکەش بە بەشداربوان کرا.
ناوبراو وێڕای پیرۆزبایی بەبۆنەی ئەم ڕۆژە مێژووییە لە ئەندامان و لایەنگرانی کۆمەڵە باسێکی له سەر هەلومەرجی ئێستای کوردستان و نەخش و جێ پەنجەی پێشمەرگە لە دژی داعش و داگیرکەرانی کوردستان پێشکەش کرد و گوتی کە پێشمەرگە بۆتە هۆی ئەوەی دونیا بەچاوی ڕێز و ئیحترامەوە بڕوانێتە ڕۆڵی پێشمەرگە دژی تێرۆریستان.
ناوبراولە کۆتایی پەیامەکەیدا ئاورێکی لە بڕیاری گرێدانەوەی خەباتی شاخ و شار و دەسپێکی شۆڕشی نوێی ڕۆژهەڵات ناسراو بە ڕاسان کرد.
|
<urn:uuid:352d5c46-73be-48cf-815e-ac9897fed842>
|
CC-MAIN-2017-13
|
http://www.kurdistanmedia.com/sorani/dreje/27565
|
2017-03-25T13:26:02Z
|
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2017-13/segments/1490218188926.39/warc/CC-MAIN-20170322212948-00219-ip-10-233-31-227.ec2.internal.warc.gz
|
ckb
| 0.831749 |
Arab
| 9 |
{"ckb_Arab_score": 0.8317485451698303, "hac_Arab_score": 0.12657660245895386, "sdh_Arab_score": 0.04159458726644516}
|
كاربده ستێن ئه مریكی دبێژن ئحتیماله كا زێده هه یه كو دبێت وان هه ردوو كورێن سه دام حسینی، عوده ی و قوسه ی، كوشتبن لباژێرێ موسل.
ئیرۆ سێ شه م‌بی، سه ربازێن ئه مریكی بسه ر ماله كێ دا گرت، وه سا دیاره لكورێن سه دام حسینی دگه ریان.
راپۆرت رادگه هینن كو 4 كه س هاتنه كوشتن، و ره نگه دوو ژوان كورێت سه دام حسینی بن. شاهد و كاربده ستێن له شكرێ ئه مریكی دبێژن ئه و هێرشه بوو ئه گه را هل بونا شه ره كێ و ئاگه ر به ربوو خانی و دووكێل زێ رابوو.
كاربده ست دبێژن ئه و نوها بزاڤێ دكن پشت راست بكن كا ئه گه ر كورێن سه دام حسینی دناڤ كوشتیان دا بن.
پێنتاگۆن دبێژت ئه و هێرش هاته كرن لسه ر بناغێ ئاگه هی و پێزانینا كو باوه ر دكرن ئارمانج لوی جه‌ی نه.
عوده ی و قوسه ی، ژماره 2 و 3 بوون دلیستا كاربده ستێن عێراقێ دا كو ژ ئالیێ ئه مریكاڤه تێته خواستن.
قوسه ی سه رۆكێ هێزێن تایبه تێن پاراستنێ بوو و وه سا باوه ر هه یه دا شوونا سه دام حسینی گرێت..
عوده ی ملیتانێت فدائی یێن سه دامی پێك ئینان. و تێت زانین كو وی فه رمانا ئه شكه نجه دانا و كوشتنا گه له ك عێراقیان دایه. ئه مریكا 25 ملیۆن دولار ته رخان كرنه ژ بۆ هه ر كه سه كێ پێ زانینان لسه ر سه دام حسینی بده و 15 ملیۆن دۆلار بۆ هه ر كوره ك وی.
|
<urn:uuid:145768a7-de5b-4c7b-b8b0-edc8afd36edc>
|
CC-MAIN-2017-13
|
http://www.dengiamerika.com/a/a-58-a-2003-07-22-1-1-89148662/940783.html
|
2017-03-28T12:16:15Z
|
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2017-13/segments/1490218189734.17/warc/CC-MAIN-20170322212949-00279-ip-10-233-31-227.ec2.internal.warc.gz
|
ckb
| 0.904942 |
Arab
| 8 |
{"ckb_Arab_score": 0.9049418568611145, "sdh_Arab_score": 0.07534446567296982}
|
له‌گه‌ڵ درێژه‌کێشانی ناکۆکی و کێشه‌کانی نێوان هه‌رێمی کوردستانی عێراق و حکومه‌تی نێوه‌ندی وڵاته‌که، ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه مه‌سعود بارزانی سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستانی عێراق ئاگاهیه‌کی توند ده‌دات به به‌غدا و ده‌ڵێت هه‌ڵوێستێک وه‌رده‌گرێت که چاوه‌ڕوان نه‌کراوه.
وه‌ک زۆرێک له چاو‌دێر ده‌ڵێن ناکۆکیه‌کانی له‌سه‌ر داهات و کۆنتراکته نه‌وتیه‌کانی هه‌رێمی کوردستانی عێراق، قه‌یرانی نێوان هه‌ردوو لای هێناوه‌ته ئاراوه و وه‌ک به‌ره‌نجامێکیش له ئێستا به‌غدا دارایی بۆ موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم نانێرێت و کێشه‌کان ئاڵۆز بوون و سه‌رکی هه‌رێمیش هه‌ڕه‌شه ده‌کات.
ئه‌مه‌ش یه‌که‌م جار نییه هه‌ڕه‌شه‌ی توندئامێز له یه‌ک بکرێت. له ساڵی 2013 دا هێزی چه‌کداریش به‌رامبه‌ر یه‌ک ڕاگیران.
دکتۆر ڕێبوار که‌ریم مه‌حمود، پسپۆڕی زانسته سیاسیه‌کان له زانکۆی سلێمانی ده‌ڵێت له‌گه‌ڵ ئه‌و ئاگاهیه‌ی سه‌رۆکی هه‌رێم داویه‌تی به‌ڵام به‌و مانایه نییه که ئیدی هه‌موو شتێک له‌گه‌ڵ به‌غدا له بنبه‌ستی داوه.
سه‌باره‌ت به‌وه‌ش که سه‌رۆکی هه‌رێم ده‌ڵێت هه‌ڵوێستێک ڕاده‌گه‌یه‌نێت که چاوه‌ڕوان نه‌کراوه دکتۆر ڕێبوار ده‌ڵێت ده‌شێت یه‌که‌م گریمانه دۆسێی کۆنفێدراڵی بێت و دووه‌میشیان ڕاگه‌یاندنی ده‌وڵه‌تی کوردی بێت و هه‌ر یه‌که‌شیان به‌شی خۆی سه‌ختی و ته‌گه‌ره‌ی له پێشن له‌وانه ئێستا ماڵی کوردی ماڵێکی په‌ڕته‌وازه‌یه و به‌هۆی دواکه‌وتنی پێکهێنانی حکومه‌تیشه‌وه هێنده‌ی تر په‌ڕته‌وازه بوو.
له میانه‌ی وتووێژه‌که‌یدا له‌گه‌ڵ به‌ڵێن ساڵح، دکتۆر ڕێبوار باسیش له‌وه ده‌کات چۆن جیاوازی ڕوانین له نێوان لایه‌نه سیاسیه‌کانی هه‌رێمی کوردستانی عێراقدا هه‌یه و ئه‌م جیاوازیانه‌ش به ئاشکرایی ده‌رکه‌وتوون به تایبه‌تی پاش بڵاوبوونه‌وه‌ی دیمانه‌که‌ی نوری ئه‌لمالیکی سه‌ره‌ک وه‌زیری عێراق له که‌ناڵی نالیاوه.
زانیاری زیاتر له ده‌قی وتووێژه‌که‌دایه:
|
<urn:uuid:d57eca19-5c5c-4e2d-a44e-591d9b4b003b>
|
CC-MAIN-2017-13
|
http://www.dengiamerika.com/a/1865941.html
|
2017-03-29T11:24:14Z
|
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2017-13/segments/1490218190295.4/warc/CC-MAIN-20170322212950-00299-ip-10-233-31-227.ec2.internal.warc.gz
|
ckb
| 0.996713 |
Arab
| 12 |
{"ckb_Arab_score": 0.9967133402824402}
|
سیستمی حوکمڕانی و دەوڵەتداری لەئاستێکی ئەکادیمی و شارستانیدا تێکڕا چەندین شرۆڤەکاری و لێکۆڵینەوە دەخوازێت، لەبەرئەوەی تێکڕای پێکهاتەو کەرتە کۆمەڵایەتی و شارستانیەکان لەتۆڕێکی پەیوەندی بەرجەستەدان لەگەڵ تێکڕای ئەو سەرچاوە ئابوری و ئەو ئەنداسەسازییە ژیاسرییەی کە کۆمەڵگە لە کیانێکی زیندوودا بەرجەستە دەکات. شارەزایان سەنگ دەخەنە سەر پەیوەندییە قوڵەکانی سیستمی حوکمڕانی و سیاسی بە ژیانی گشتی و ژێرخانی ئابورییەوە.
هەربۆیە سسیستمی حوکومڕانی لەهەرێمی کوردستاندا چەندین پرسیار و شرۆڤەکاری دەخوازێت بۆ قوڵبونەوە و تێگەیشتن لە جومگە هەرە بنەڕتییەکانی ئەو قەیرانە ئابوری و سیاسی و کارگێڕیانەی کە 25 ساڵە ئەم مۆدێلە لە حوکومڕانی بوونی هەیە و بەردەوامە.
ئاسۆ جەبار بۆ هەفتەنامەی رەهەندەکان میوانداری نوسەر و مامۆستای زانکۆ لە لەندەن دکتۆر دارا محەمەد دەکات.
دارا محەمەد سەبارەت بە گرفتە جومگەیی و بنەڕەتییەکانی ئەم مۆدێلە لەحوکومڕانی دەڵێت "یەکێک لەو گرفتانەی کە سیستمی حکومڕانی کە هەیەتی لەبواری سیاسەتکردنیشدا ئەوەیە کە خاوەنی فەلسەفەیەکی حوکمڕانی نیە، خاوەنی فەلسەفەیەکی سیاسی نیە یان خاوەنی توێری سیاسی نیە." واتە "خاوەنی جۆرێک لە ئایدۆلۆژیایەکی جەوهەری نەبووەو خاوەنی فەلسەفەیەکی سیاسی نەبووە، کە لەسەر بنەمای فەلسەفی بتوانێت ستراتیژێک بۆخۆی دابنێت".
هەروەها دەشڵێت "ئەم حیزبانە توانای ئەوەیان نەبوو کە ببن بە سیاسەتمەندار لەسەر ئاستی دەوڵەت یان لەسەر ئاستی بەڕێوەبردنی سیستمێکی حوکمڕانی".
بە مانیەک "توانای داڕشتنی سیاسەتێکی ئابوریان نیە، توانای داڕشتنی ئەوەیان نیە کە چۆن کایە کۆمەڵایەتییەکان رێکبخەن".
سەبارەت بە هونەری حوکومڕانی و دەوڵەتداری دارا محەمەد دەڵێت "هونەری حوکمڕانی یان عەقڵانیەتی حوکمڕانی، ئەمە یەکێکە لە گرفتە گەورەکانی، ئەمە بە تەواوەتی وونە لەسەر ئاستی دنیای سیاسی کوردا".
واتە "ئەم حوکمڕانییەی لە کوردستاندا بەڕێوە دەبرێت، سیستمێکی دامەزراوەیی نیە".
سەبارەت بە قەیرانە ئابورییەکان دارا محەمەد سەنگ دەخاتە سەر: "بەشێکی زۆری ئەم قەیرانە ئابورییە پەیوەندی بە نەفرەتی نەوتەوە هەیە، کاتێک وڵاتێک لە 90% ی داهاتەکەی پشت بە نەوت دەبەستێت، بە فەرامۆشکردنی کەرتە ئابورییەکانی تری وەک کشتوکاڵ و پیشەسازی و خزمەتگوزارییەکان، ئەوا ئەمە وایکردووە کۆمەڵگەی کوردی بە تەواوەتی کۆمەڵگەیەکە لەناو حیزب‌دا نقوم بووە".
سەبارەت بە ناڕەزاییەکانیش دەڵێت "ئێستا لوتکەی ئەو قەیرانانەیە کە ئەمڕۆ لەکوردستانی باشوردا روودەدات، واتە پاش 25 ساڵ خەڵک هاتۆتە سەر ئەوەی کە داوای بچوکترین مافەکانی خۆی بکات، ئەویش مافی ژیانە".
"ناڕەزاییەکان زۆر لەوە گەورەترن کە ئێمە لە سیستمی موچەدا بچوکی بکەینەوە، ناڕەزایەتییەکان بەرامبەر ئەو جۆرە لە مۆدێلی حوکمڕانییەیە کە ئەمڕۆ لەکوردستاندا هەیە".
سەبارەت بە سیستمی دامەزراوەیش دەڵێت "بۆئەوەی بتوانێت سیستمێکی دامەزراوەیی دروست بکەی کە بتوانێت خۆی بۆخۆی بەردەوامی بەخۆی بدات، ئەوەیە بەڕاستی دەبێت ئەم قۆناغەی ئێستای ئێمە هەمانە لە کوردستاندا کە دەتوانی پێبڵێی قۆناغی بە حیزبیکردنی حکومڕانی، دەبێت ئەم مۆدێلە لەناوببرێت، کەواتە پێویستمان بە مۆدێلێکی تەواو جیاواز هەیە".
بۆ نمونە دەڵێت "مەکتەب سیاسییەکان باڵاترین دەسەڵاتن لەلای ئێمە، نەک پەرلەمان و ئەنجومەنی وەزیران و وەزیر و دەزگاکان".
سەبارەت بە سودوەرنەگرتن لە نەهامەتییەکانی حوکومڕانی دارا محەمەد دەڵێت "کاتێک دەسەڵاتی حوکمڕانی کوردی ئاگاداری هەموو ئەو سیستمە شسکستخواردوانەیە کە ئەمڕۆ لەڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لەم سەدەیەدا پیایدا تێدەپەڕێت، ئەنجامەکەی دەبینین؛ کە بریتییە لە گۆمێک خوێن، بریتییە لەکۆمەڵێک شەڕی ناوخۆی گەورە کە روودەدات کە هەموشی دەرئەنجامی ئەو سیستمی حوکمڕانیەیە کە لەسەدەی رابردوودا لەخۆرهەڵاتی ناوەڕاستدا دروستبووە".
"سیاسەتی کوردی لەستراتیژە گەورەکانی دنیا تێنەگەیشتووە".
لەڕێی ئەم بەستەرەوە دەتوانن گوێبیستی تەواوی وتووێژەکە ببن.....
|
<urn:uuid:b3435e52-8552-4614-923d-230bf6911d45>
|
CC-MAIN-2017-13
|
http://www.dengiamerika.com/a/3538121.html
|
2017-03-30T10:58:15Z
|
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2017-13/segments/1490218193716.70/warc/CC-MAIN-20170322212953-00319-ip-10-233-31-227.ec2.internal.warc.gz
|
ckb
| 0.790208 |
Arab
| 11 |
{"ckb_Arab_score": 0.7902076840400696, "sdh_Arab_score": 0.14694105088710785, "hac_Arab_score": 0.06276379525661469}
|
چالاکوانان لە سوریا دەڵێن لە ئاکامی بۆردومانکردنی فڕۆکەکانی حکومەت بۆ سەر ناوچەیەکی ژێر دەسـتی داعش لە باکوری ڕۆژهەڵاتی حەلەب بە لایەنی کەم 13 کەس کوژراون کە منداڵێـک و 6 ژن لە نێویاندان.
کۆمەڵەی سوریا بۆ چاودێری مافەکانی مرۆڤ بنکە لە بەریتانیا، ئەوەی پەیوەندی بە تۆڕێـکی گەورەی چالاکوانان لە ناو وڵات‌دا هەیە، دەڵێت هەلیکۆپتەرەکانی حکومەت بۆمبی بەرمیلیــیان بەسەر چەند شوێنێـکی شاری ئەلباب بەرداوەتەوە، لەوانە بازاڕێـکی تایبەت بە فرۆشتنی سووتەمەنی و ئەو قوربانیـیانەیان لێ کەوتوونەتەوە.
کۆمەڵەکە دەشڵێت زیاتر لە 40 کەسیش برینداربوون و هێشـتا 10 کەسیش بێ سەروشوێنن.
هەروەها کۆمیتەکانی هەماهەنگی خۆجێی ئەوانیش هێرشەکەیان پشـتڕاستکردەوە و دەڵێن لە یەکێـک لە شوێنەکان تەرمەکان بە تەواوی سووتاون.
ڕۆژی شەممەش بەهۆی هێرشە ئاسمانیـیەکانی حکومەت بۆ سەر ئەو شارە 34 کەس کوژران کە زۆربەیان سیڤیل بوون. سێ لە کوژراوەکانیش منداڵ بوون.
|
<urn:uuid:e191d46c-db0f-4316-a601-d5fcb9fb3efb>
|
CC-MAIN-2017-13
|
http://www.dengiamerika.com/a/syria/2859492.html
|
2017-03-30T10:55:31Z
|
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2017-13/segments/1490218193716.70/warc/CC-MAIN-20170322212953-00319-ip-10-233-31-227.ec2.internal.warc.gz
|
ckb
| 0.966798 |
Arab
| 12 |
{"ckb_Arab_score": 0.9667984843254089, "sdh_Arab_score": 0.01852750964462757, "hac_Arab_score": 0.01466777827590704}
|
به پێی هه‌واڵی هاژه، له‌ساڵی 2016دا هه‌شت پیاو له‌لایه‌ن ژنه‌كانیانه‌وه كوژراون، 70 پیاویش خۆیان كوشتووه، ئه‌وه‌ش به‌پێی ئاماره‌كانی یه‌كێتی پیاوانی كوردستان.
بورهان عه‌لی سكرتێری گشتی یه‌كێتی پیاوانی كوردستان ئه‌مڕۆ شه‌ممه له‌كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا له سلێمانی ڕایگه‌یاند "له‌ساڵی 2016دا هه‌شت پیاو له‌لایه‌ن ژنه‌كانیانه‌وه له‌هه‌رێمی كوردستان كوژراون، هه‌روه‌ها پێنج سه‌دو 31 پیاو سكاڵایان له‌سه‌ر ژنه‌كانیان تۆماركردووه".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، له‌ساڵی ڕابردودا 70 پیاو خۆیان كوشتووه، به‌راورد به ساڵی 2015 ژماره‌كه به‌رزبووه‌ته‌وه، كه 61 پیاو خۆیان كوشتبوو، به‌وه‌ش كۆی گشتی ئه‌و پیاوانه‌ی له ساڵی 2011ه‌وه خۆیان كوشتووه گه‌یشتووه‌ته 358 پیاو.
هه‌ر به‌پێی ئاماره‌كانی یه‌كێتی پیاوانی كوردستان، له‌ساڵی 2016 دا 13 كه‌یسی توندوتیژی جه‌سته‌یی پیاوان تۆماركراوه، هه‌روه‌ها 56 كه‌یسی خیانه‌تی هاوسه‌ری و 36 كه‌یسی ده‌ركردنی پیاوانی به‌ته‌مه‌ن له‌ماڵه‌كانیان له‌سه‌رجه‌م پارێزگاكانی هه‌رێم تۆماركراوه.
هه‌رله ئاماره‌كانی یه‌كێتی پیاوانی كوردستاندا هاتووه، له‌ساڵی 2016دا 17 پیاو سكاڵایان تۆماركردووه كه‌له‌لایه‌ن هاوسه‌رو منداڵه‌كانیانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر موچه‌كانیاندا گیراوه‌و خهرجیانكردووه.
بورهان عه‌لی سكرتێری گشتی یه‌كێتی پیاوانی كوردستان ڕاشیگه‌یاند، 231 كه‌یسی ده‌ستبه‌ر سه‌رداگرتنی منداڵ له‌لایه‌ن ژنانه‌وه دژی پیاوه‌كانیان هه‌روه‌ها 48 كه‌یسی فشاری ده‌رونی و جنسی تۆماركراوه.
بورهان عه‌لی هۆكاره‌كانی زیادبونی توندوتیژی دژی پیاوان ڕوونكرده‌وه، وتی "قه‌یرانی دارایی یه‌كێكه له‌هۆكاره‌كانی به‌رزبونه‌وه‌ی توندوتیژی خێزانی، به‌پێی یاسای باری كه‌سێتی و شه‌ریعه‌تی ئیسلام پیاو پابه‌ندكراوه به دابینكردنی بژێوی خێزان بۆیه كاتێك ناتوانێت بژێوی خێزان دابینبكات رووبه‌ڕووی توندوتیژی ده‌بێته‌وه، هه‌روه‌ها قه‌یرانی سیاسی وایكردووه ژیانێكی ئاڵۆز بۆ تاكی كورد دروستبكات".
سەرچاوە: خەندان
|
<urn:uuid:1f1e3f72-eba4-4eae-bccd-463d7d3199ea>
|
CC-MAIN-2017-13
|
http://haje.ir/newsdetails.aspx?itemid=1625
|
2017-03-26T01:21:29Z
|
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2017-13/segments/1490218189090.69/warc/CC-MAIN-20170322212949-00184-ip-10-233-31-227.ec2.internal.warc.gz
|
ckb
| 0.945048 |
Arab
| 8 |
{"ckb_Arab_score": 0.9450480937957764, "sdh_Arab_score": 0.04907355085015297}
|
مه‌هدی که‌ڕووبی ڕێبه‌ری حزبی ئیعتیمادی میللی ئێران نامه‌یه‌کی بۆ هاشـمی ڕه‌فسه‌نجانی سه‌رۆکی شـورای به‌رژه‌وه‌ندی ڕژێمی وڵاته‌که‌ی ناردووه و تیایدا سـکاڵای کردووه که‌وا ژماره‌یه‌ک له کچان و کوڕانی ئه‌وانه‌ی له ده‌می خۆپـیشـاندانه‌کانی دژ به هه‌ڵـبژاردنه‌وه‌ی مه‌حمود ئهحمهدینهژاددا ده‌سـتگیرکراون له زیندانه‌کاندا ده‌سـتدرێژی کراوه‌ته سه‌ریان.
هه‌روه‌ها که‌ڕووبی له درێژه‌ی نامه‌که‌یدا داوای له ڕه‌فسه‌نجانی کردووه لێـکۆڵێنه‌وه له‌سه‌ر ئه‌م مه‌سه‌له‌یه بکرێت.
له‌و باره‌یه‌وه هاوکارمان موعته‌به‌ر شیروانی گفتوگۆی له‌گه‌ڵ ئاسۆ سـاڵح ئه‌ندامی سه‌ندیکای ڕۆژنامه‌وانانی سوید کردووه، ده‌توانن گوێبیسـتی بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 6:30 خوله‌كه.
|
<urn:uuid:8dcceffa-af37-40b5-a626-f7e17b8eb746>
|
CC-MAIN-2017-13
|
http://www.dengiamerika.com/a/a-58-2009-08-10-voa5-89226242/953871.html
|
2017-03-27T00:56:37Z
|
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2017-13/segments/1490218189316.33/warc/CC-MAIN-20170322212949-00204-ip-10-233-31-227.ec2.internal.warc.gz
|
ckb
| 0.998377 |
Arab
| 9 |
{"ckb_Arab_score": 0.9983765482902527}
|
ده‌سته‌یه‌ک له سوێندخۆرانی فیدراڵی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا یه‌که‌م به‌ندکراوی به‌ندیخانه‌ی گۆنتانامۆ که بڕیاره ڕووبه‌ڕووی دادگای سیڤیلی بێته‌وه بۆیان ئاشـکرابوو تاوانبار نیـیه له سه‌رجه‌م تۆمه‌ته‌کانی درابوونه پاڵی، ته‌نها یه‌ک تۆمه‌ت نه‌بێت که ئه‌ویش په‌یوه‌ندی به پـیلانی ته‌قاندنه‌وه‌ی دوو باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مه‌ریکا له سـاڵی 1998 دا له ئه‌فریکادا هه‌یه.
ده‌سته‌ی سـوێندخۆرانی شـاری نیویۆرک بۆ ماوه‌ی پـتر له حه‌وت ڕۆژه تاووتوێی ئه‌م دۆزهیهیان کرد. به‌ر له‌وه‌ی بۆیان ئاشـکرا بـبێت هاوڵاتی تانزانی ئه‌حمه‌د گه‌یلانی به یه‌ک تۆمه‌ت تاوانباره که په‌یوه‌سته به تێوه‌گلانی له پیلانی زیاند گه‌یاندن به موڵک و سامانی ئه‌مریکایی له رێگه‌ی ته‌قه‌مه‌نیه‌وه.
هه‌ر له‌و باره‌یه‌وه، داواکارانی گشتی ده‌ڵین، ئه‌حمه‌د گه‌یلانی، حکومی به لای که‌م 20 ساڵ زیندانی ده‌درێت و هه‌روه‌ها شیانی ئه‌وه‌ش هه‌یه که ناوبراو سزای زیندانی بۆ هه‌تا هه‌تای بدرێت.
ئه‌وه‌ی شایه‌نی باسه، ئه‌حمه‌د گه‌یلانی هاوڵاتی تانزانی له پتر له 280 تۆمه‌تی دیکه ئازادکرا، له‌وانه کوشتن و هه‌وڵدان بۆ ئه‌نجامدانی کاری کوشتن.
گه‌یلانی به هه‌بوونی په‌یوه‌ندی به پیلانێک تۆماتبارکرا، ئه‌وه‌ی بووه مایه‌ی ته‌قاندنه‌وه‌ی باڵیۆزخانه‌کانی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا له تانزانیا و هه‌روه‌ها کینیا، که کوژرانی 224 که‌سی لێکه‌وته‌وه و که 12 یان هاوڵاتی ئه‌مه‌ریکای بوون.
|
<urn:uuid:87b4efec-057f-4872-a0bb-366e54289d14>
|
CC-MAIN-2017-13
|
http://www.dengiamerika.com/a/us-guantanamo-18nov10-108946699/963046.html
|
2017-03-27T00:56:43Z
|
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2017-13/segments/1490218189316.33/warc/CC-MAIN-20170322212949-00204-ip-10-233-31-227.ec2.internal.warc.gz
|
ckb
| 0.99913 |
Arab
| 12 |
{"ckb_Arab_score": 0.9991300702095032}
|
د. به‌رهه‌م: ته‌قینه‌وه‌ی گه‌وره‌ی سیاسی له‌هه‌رێم رویداوه
جێگری سكرتێری گشتی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان له دیمنایهكیدا له‌گه‌ڵ سكای نیوز، ڕایگه‌یاند ته‌قینه‌وه‌ی سیاسی گه‌وره له‌هه‌رێمی كوردستان رویداوه‌و لایه‌نه سیاسییه‌كان مامه‌ڵه‌یه‌كی ته‌ندروستیان له‌گه‌ڵ كێشه‌ی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم نه‌كردووه.
له‌چاوپێكه‌وتنه‌كه‌دا كه به‌شی عه‌ره‌بی ئه‌و كه‌ناڵه له‌گه‌ڵیدا ئه‌نجامی داوه، د. به‌رهه‌م ساڵح جێگری سكرتێری گشتی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان له‌سه‌ر چه‌ندین ته‌وه‌ر ی كێشه‌كانی داعش و رۆڵی پێشمه‌رگه‌و كێشه ناوخۆییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و كێشه‌كانی نه‌وت و غاز هه‌ڵوێستی خۆی رونده‌كاته‌وه.
له چاوپێكه‌وتنه‌كه‌دا د. به‌رهه‌م ساڵح پێیوایه ئه‌گه‌ر لایه‌نه سیاسییه‌كان به‌جدی كارنه‌كه‌ن بۆ كێشه ناوخۆییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و چاره‌سه‌ری گونجاوی بۆ نه‌دۆزنه‌وه، ئه‌وا زه‌ره‌رمه‌ندی یه‌كه‌م لایه‌نه سیاسییه‌كان خۆیانن.
هه‌روه‌ها تیشكی خستۆته سه‌ر ئه‌وه‌ی كه به‌هۆی رای جیاواز و خراپ مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ پرسی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان و كێشه‌كان ته‌قینه‌وه‌ی سیاسی رویداوه.
ناوبراو له‌سه‌ر كێشه‌كانی نێوان به‌غداو هه‌رێمی كوردستان ڕاوبۆچونی خۆی ئاشكرا دهكاتو رایگه‌یاند كه ئه‌و كێشانه بۆته هۆی قه‌یرانی دارایی له‌هه‌رێمی كوردستان و كاریشی كردۆته سه‌ر پێشكه‌وتنه‌كانی هه‌رێم.
ناوبراو داواشی كرد كه كاربكه‌ن تاوه‌كو زیاتر قه‌یرانه دارایییه‌كه قوڵنه‌بێته‌وه.
له‌ته‌وه‌ری قسه‌كردن له‌سه‌ر داعشیشدا د. به‌رهه‌م ساڵح رۆڵی پێشمه‌رگه‌و هێزه ئه‌منییه‌كان كرد‌و پێشی وابوو بههاریكاردنی عێراق چه‌كدارانی داعش شكست ده‌هێنن.
دەقی چاوپێکەوتنەکە:
|
<urn:uuid:69a98e4d-f826-4e0f-89e3-a0d6842129e1>
|
CC-MAIN-2017-13
|
http://westganews.com/dreja.aspx?=hewal&jmara=9396&Jor=6
|
2017-03-28T00:32:57Z
|
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2017-13/segments/1490218189583.91/warc/CC-MAIN-20170322212949-00224-ip-10-233-31-227.ec2.internal.warc.gz
|
ckb
| 0.898513 |
Arab
| 4 |
{"ckb_Arab_score": 0.8985127806663513, "sdh_Arab_score": 0.09877138584852219}
|
کۆبوونه‌وه‌ی لایه‌نه سیاسیـیه‌کانی عێراقی له‌سه‌ر هێڵی پـێـکهێنانی حکومه‌تی داهاتوو، پاش چڕبوونه‌وه‌ی ئه‌و کۆبوونه‌وانه دێت که نوری مالیکی وه‌ک تاکه کاندیدی هاوپه‌یمانی شیعه‌کان بۆ پـۆستی سه‌رۆک وه‌زیری عێراق ده‌سـتنیشـان کرا.
ڕۆژانه سیناریۆی نوێ بۆ دابه‌شـکردنی ده‌سه‌ڵات له عێراقدا سه‌ر هه‌ڵده‌دات و گۆڕانکاری له بیر و بۆچوونی لایه‌نه سیاسیـیه‌کانی عێراقدا گه‌شه سهندنێـکی به‌رچاو به‌خۆیه‌وه ده‌بینێت که له ماوه‌ی شه‌ش مانگی ڕابردوودا هیچ لیسـتێـکی براوه به‌م جۆره هه‌وڵه‌کانی بۆ پـێـکهێنانی حکومه‌ت نه‌خسـتۆته گه‌ڕ.
خالید شوانی ئه‌ندامی ئیتیلافی فراکسیۆنه کوردسـتانیـیه‌کان ڕایگه‌یاند نزیک بوونه‌ته‌وه له پـێـکهێنانی حکومه‌تی داهاتوو و لایه‌نی کوردیشی به به‌شێـک له پـێـشـخسـتنی پـرۆسه‌که ناوزه‌دکرد.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی ڕاپـۆرته‌که‌ی گۆران تۆفیق په‌یامنێری ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا له به‌غدا بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 2:55 خوله‌كه.
|
<urn:uuid:866d1a74-7f5d-4996-accb-7e3e6b591b42>
|
CC-MAIN-2017-13
|
http://www.dengiamerika.com/a/goran-tawfeeq-10oct10-104661204/961624.html
|
2017-03-25T15:46:03Z
|
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2017-13/segments/1490218188962.14/warc/CC-MAIN-20170322212948-00509-ip-10-233-31-227.ec2.internal.warc.gz
|
ckb
| 0.99415 |
Arab
| 9 |
{"ckb_Arab_score": 0.9941495656967163}
|
سه‌رۆکی ئێران مه‌حمود ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد ده‌ڵێت وڵاته‌که‌ی کۆمه‌ڵه پـێشـنیارێـکی نوێ ئاماده ده‌کات به مه‌به‌سـتی چاره‌سه‌رکردنی ئه‌و قه‌یرانه نێوده‌وڵه‌تیـیه‌ی له‌سه‌ر به‌رنامه ناوه‌کیـیه‌که‌ی که‌وتۆته‌وه.
ڕۆژی چوارشه‌ممه مه‌حمود ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد له ئوسـتانی کرمانی باشوری ئێرانه‌وه گوتی پـێشـنیارهکان به‌م زووانه ئاڕاسـته‌ی وڵاتانی خۆرئاوا ده‌کرێن. وه‌لێ هیچی له باره‌ی ئه‌و پـێشـنیارانهوه باس نه‌کرد، به‌ڵام گوتی ئه‌و پـێشـنیارانه ئاشتی و دادپه‌روه‌ری له جیهاندا مسـۆگه‌ر ده‌که‌ن و هه‌روه‌ها تیایدا ڕێز له مافی هه‌موو وڵاتێـک ده‌گیرێت.
شـایانی باسه هه‌فته‌ی ڕابردوو شه‌ش زلهێزه‌که‌ی جیهان، که ئه‌مریکاش یه‌کێـکیانه، داوایان له ئێران کرد جارێـکی دیکه به‌شـداری له وتووێـژه‌کانی سه‌ر به‌رنامه ناوه‌کیـیه‌که‌ی بکات. ڕۆژی دووشه‌ممه‌ش ده‌زگاکانی ڕاگه‌یاندنی ئێران له زاری گه‌وره وتووێـژکاری ناوه‌کی وڵاته‌که‌یانه‌وه بڵاویانکرده‌وه که‌وا تاران کراوه‌یه بۆ ئه‌نجامدانی وتووێـژ له‌و باره‌یه‌وه.
هه‌ر ڕۆژی چوارشه‌ممه ڕۆبه‌رت وودی گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریکا گوتی وڵاته‌که‌ی له‌و پـێشـنیاره نوێـیانه‌ی ئێران ده‌کۆڵێته‌وه.
سه‌باره‌ت به‌م پـێشـهاتانه ئێدوارد یه‌رانیان په‌یامنێری ده‌نگی ئه‌مریکا له قاهیره ڕاپـۆرتی ناردووه و هاوکارانمان فهخریـیه دۆسـکی و ئه‌حمه‌د بارزانی به کوردی ئاماده‌یان کردووه.
|
<urn:uuid:f686142c-ae0f-4b3e-b7a1-9e8a4932d103>
|
CC-MAIN-2017-13
|
http://www.dengiamerika.com/a/a-58-2009-04-15-voa4-89232577/954871.html
|
2017-03-27T14:34:43Z
|
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2017-13/segments/1490218189474.87/warc/CC-MAIN-20170322212949-00549-ip-10-233-31-227.ec2.internal.warc.gz
|
ckb
| 0.997853 |
Arab
| 8 |
{"ckb_Arab_score": 0.9978530406951904}
|
سه‌رۆکی پێشوی ئه‌مه‌ریکا جۆرج ده‌بلیو بۆش له بیره‌وه‌ریه‌کانی خۆی دا گوتویه‌تی به‌ر له هه‌ڵبژاردنه‌کانی 2004، بیری له‌وه کردبۆوه که‌سێکی تر له جێگای جێگه‌ری سه‌رۆك دابنێت.
ڕۆژنامه‌ی نیویۆرك تایمز دانه‌یه‌ك له کتێبه‌که‌ی به ناوی' هۆکاره‌کانی بریاردان' پێش ئه‌وه‌ی هه‌فته‌ی داهاتو بکه‌وێته بازاڕ ده‌ست کهۆتووه. به‌رێز بۆش له کتێبه‌که‌دا ده‌ڵێت، بیری له‌وه کردبۆوه له پاش ته‌واو بوونی گه‌ری یه‌که‌می سه‌رۆکایه‌تی که‌سێکی تر له جێگای دێك چێنی دابنێت وه‌ك کاردانه‌وه به‌قسه‌ی ئه‌و که‌سانه‌ی ده‌یان گوت ئه‌و ده‌ستهه‌ڵاتێکی یه‌کجار زۆری له کۆشکی سپی ده‌ده‌ست داب‌و.
به‌ڕێز بۆش له کتێبه‌که‌دا ده‌شڵێت گۆڕینی چێنی' نیشانی ده‌دا که من خۆم ههموکارهم' به‌ڵام ئه‌و بریاری دا بیهێڵیته‌وه چونکه جێگه‌ری سه‌رۆك یارمه‌تی داب‌و'ئه‌رکه‌که ڕاپه‌ڕێنیت.'
به‌ڕێز بوش له کتێبه‌که‌دا باس ده‌کات که چێنی پشتیوانێکی به‌هێزی ده‌ست پێکردنی شه‌ڕ له عێڕاق بوو. جارێکیان له کاتی خوارده‌نی نانی نیوه‌ڕۆ، چێنی پرسیاری لێکردبوو ئایا نیازی له‌سه‌ر کار ده‌رکردنی دیکتاتۆری عێراق سه‌دام حسێنی هه‌یه یان نا.
به‌ڕێز بوش به‌رگری له بڕیاری خۆی بۆ شه‌ڕ له عێراق ده‌کات و ده‌ڵێت بریاره‌که ده‌به‌رژه‌وه‌ندی گه‌لانی ئه‌مه‌ریکا و عێراق داب‌و.
سه‌رۆکی پێش‌و ده‌نوسیت که ئه‌و خۆی تایبه‌تی ڕێگه‌ی داب‌و له‌کاتی سوال و جواب کرده‌ن ده‌گه‌ڵ نه‌خشه‌کێشی سه‌ره‌کی ئه‌لقاعیده خالید شێخ محه‌مه‌د نوقمی ژێر ئاو بکرێت به شێوه‌یه‌ك وابزانیت دهخهکێندرا بۆ ئه‌وه‌ی وه‌قسه بێت.
|
<urn:uuid:0f695731-522d-4900-b764-a6423e91dca3>
|
CC-MAIN-2017-13
|
http://www.dengiamerika.com/a/bushnew-106629593/962598.html
|
2017-03-27T14:38:55Z
|
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2017-13/segments/1490218189474.87/warc/CC-MAIN-20170322212949-00549-ip-10-233-31-227.ec2.internal.warc.gz
|
ckb
| 0.999475 |
Arab
| 10 |
{"ckb_Arab_score": 0.9994747042655945}
|
ڕۆژنیوز – سلێمانی
ئەو ژنە نووسەرە تەمەن ٧٣ ساڵەی، کە زیاتر لە نیوەی تەمەنی بە نووسین بەڕێکردووە و عەبدوڵا ئۆجالانی ڕێبەری پەکەکەش کاراکتەری سەرەکی ڕۆمانێکییەتی بۆ ڕۆژنیوز دەدوێت.
د.وەهبیە شەوکەت محەمەد، ژنە نووسەری کورد لە ١٤/٢/١٩٤٤ لە شارۆچکەی دوزخورماتووی سەر بە پارێزگای سەلاحەدین لەدایکبووە و لە ئێستادا لە شاری سلێمانی نیشتەجێیە.
وەهبیە، ساڵی ١٩٦٤ خوێندنی ئامادەیی تەواوکردووە و پلەی دووەمی لەسەر ئاستی شاری سلێمانی بەدەستهێناوە، لە کۆلێژی پزیشکی زانکۆی موسڵ وەرگیراوە، بەڵام بەهۆی ئەوەی زۆربەی مامۆستاکانی ئەو کۆلێژە بەعسی بوون، وەهبیە ئامادەنەبوو بچێتە ئەو کۆلێژە، هەر بۆیە بۆ ماوەی دوو ساڵ لە خوێندن دابڕا.
پاشان، وەهبیە، زەمالەی خوێندنی وەرگرت و لە ساڵی ١٩٦٦پاش ئەنجامدانی تاقیکردنەوە و سەرکەوتنی، لە ١٥/١٠/١٩٦٦ چووە وڵاتی سۆڤیەت بۆ تەواوکردنی خوێندنەکەی، حەوت ساڵ لەوێ ماوەتەوە، کە ساڵێک بۆ فێربونی زمان خوێندوویەتی و شەش ساڵ-یش لە کۆلێژی پزیشکی خوێندوویەتی.
د.وەهبیە، ساڵی ١٩٧٣ چووتە وڵاتی بەریتانیا و هەشت ساڵ لەوێ ماوەتەوە، لە نەخۆشخانەکان وەک پزیشک کاریکردووە، هەروەها دیبلۆمی لەبواری دەرونی و ژیری بەدەستهێناوە و ماستەریشی لە بواریکی دیکە بەدەستهێناوە، پاشان جارێکی دیکە، گەڕاوەتەوە باشوری کوردستان.
د.وەهبیە، لە ساڵانی شەستەکان و لە وڵاتی سۆڤیەت یەکەم نووسینی بڵاوکردووەتەوە، کە چیرۆکێک بووە بە ناوی (چەپکێک نێرگس بۆ سەر گۆڕم) کە چیرۆکی ڕاستی ژیانی هاوڕێیەکی بووە، پاشان بەردەوامی بە نووسینەکانی داوە.
لەکاتی شەڕی ناوخۆدا لە تەلەفیزیۆنی ئازادی بانگهێشت کراوە بۆ بەشداربوون لە بەرنامەیەکدا، کاریگەری شەڕی ناوخۆ لەسەر میلـلەت، بەهۆی ئەو قسانەی لەو بەرنامەیەدا کردوویەتی هەڕەشەی کوشتنی لێکراوە.
ساڵی ١٩٩٥ بەهاوکاری گەریلاکانی پەکەکە چووەتە شاری قامیشلۆی ڕۆژئاوای کوردستان، بۆ بەشداربوون لە کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان لە شاری برۆکسل-ی پایتەختی بەلجیکا، بەڵام بەهۆی دواکەوتنی لە وادەی خۆی، د.وەهبیە نەیتوانی بەشداری کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان ببێت.
پاشان لەسەر داواکاری عەبدوڵا ئۆجالان، ڕێبەری پەکەکە، د. وەهبیە دەبرێتە دار ئەلزیافە (هۆڵی میوانداری) لەنزیک شوێنی مەشق و ڕاهێنان و حەوانەوەی گەریلا و شەڕڤانان، ئەو زۆر سەرسام بوو بە مەشقکردنی شەڕڤانان و ساڵێک لەوێ ماوەتەوە و لەوێ ڕۆمانی مسیرت الحریە فی الکردستان دەنوسێت، کە عەبدوڵا ئۆجالان، ڕۆڵی سەرەکی تێدادەبینێت و لە ڕۆمانەکەیدا ئۆجالان ناوی (عەلی)یە، بۆ نوسینی ئەو ڕۆمانەش عەبدوڵا ئۆجالان هاوکاری زۆری کردووە و وەڵامی پرسیارەکانی د.وەهبیەی داوەتەوە.
لە ساڵی ١٩٩٦ لە سوریاوە چووەتە وڵاتی کەندا و ڕەگەزنامەی وڵاتی کەنەدای وەرگرتووە، لە مانگی پێنجی ٢٠٠٤ –یش بەیەکجاری گەڕاوەتەوە هەرێمی کوردستان و لە شاری سلێمانی نیشتەجێبووەتەوە، ئەو وەک خۆی باسی دەکات بەهۆی نووسینەوە دەتوانێت هەناسە بدات، کتێبەکانی و پێنووسەکەی و دەفتەرەکەی ژێردەستی هاوڕێی ڕۆژانی تەنیایی ئەون.
کتێبی سەربەخۆیی کوردستان، دواین کتێبی ئەو ژنە نووسەرەیە و لە ئێستادا سەرقاڵی نووسینیەتی.
ش.ف
|
<urn:uuid:6038c8c2-7072-435e-a23c-7187a116751f>
|
CC-MAIN-2017-13
|
http://rojnews.net/haber/13410/haber/13430/.html
|
2017-03-28T00:32:20Z
|
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2017-13/segments/1490218189583.91/warc/CC-MAIN-20170322212949-00268-ip-10-233-31-227.ec2.internal.warc.gz
|
ckb
| 0.927831 |
Arab
| 80 |
{"ckb_Arab_score": 0.9278305172920227, "hac_Arab_score": 0.03613967448472977, "sdh_Arab_score": 0.03603919968008995}
|
کریستۆڤەر ویلکنس-ی تەمەن 48 ساڵ، تاوانباربوو بەوەی کە لە مامەڵەیەکی 20 دۆلاریی ماددەی هۆشبەردا دوو کەسی کوشتووە، ناوبراو به‌ره‌به‌یانی ئەمڕۆ پێنجشەممە کاتژمێر 3:29 خولەک بەکاتی هەرێمی کوردستان لەبەندیخانەی شاری هانتسفیل-ی ویلایەتی تەکساس، سزای مەرگی بەسەردا جێبەجێکرا، ئەمەش پاش ئەوەی دادگای باڵای ویلایەتە یەکگرتووەکان دوایین داوای دواخستنی سزاکەی رەتکردەوە.
ئەو کەسە لەساڵی 2005 دا هاوڕێیەکی خۆیی‌و بازرگانێکی ماددەی هۆشبەر بایی 20 دۆلار کۆکاین-یان پێ فرۆشتووە. بەڵام دواتر بۆی دەرکەوتووە کە فێڵی لێکراوە، ئەوەی داویانەتێ تەنها بەردێک بووەو پاشان هەردووکیان پێی پێکەنیون.
لەمیانەی بەڕێوەچوونی دانیشتنەکانی دادگاشدا، ویلکنس دانی به‌وەدا ناوە، رۆژێک بەر لەو رووداوە پیاوێکی بەهۆی لێکتێنەگەیشتن لەسەر تەلەفۆنی گشتی کوشتووەو بە ئۆتۆمبێلێکی دزراو لە دووکەسی داوە، هۆکارەکەشی بۆ ئەمە بریتیبووە لەوەی کە وای زانییوە یەکێکیان چاویلکەکەی ئەمیان دزیووە.
لەساڵی 2008و لە یەکێک لە دانیشتنەکانی دادگادا، ویلکنس ئاماژەی به‌وه‌كردبوو، کە سزای مەرگ "شتێکی گەورە نابێت".
Netewe نەتەوە
|
<urn:uuid:fb7ec5db-b2b2-4c47-9ca1-f21fa1dd0ccc>
|
CC-MAIN-2017-13
|
http://netewe.net/item.php?id=25120
|
2017-03-29T22:57:53Z
|
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2017-13/segments/1490218191405.12/warc/CC-MAIN-20170322212951-00308-ip-10-233-31-227.ec2.internal.warc.gz
|
ckb
| 0.951625 |
Arab
| 10 |
{"ckb_Arab_score": 0.9516251087188721, "sdh_Arab_score": 0.03063628450036049, "hac_Arab_score": 0.01770607754588127}
|
ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی ڕێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان به تێكڕایی ده‌نگ بڕیارێكیان
په‌سه‌ند كردووه و داوا له سوریا ده‌كه‌ن هاوكاری ئه‌و پرۆسه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌یه‌ی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بكات كه سه‌باره‌ت به تیرۆركردنی سه‌رۆك وه‌زیری پێشووی لوبنان ره‌فیق ئه‌لحه‌ریری له ئارادایه.
بڕیاره‌كه له لایه‌ن ڕۆژئاواوه پشتیوانی ده‌كرێت و هۆشداری كرده‌وه‌ی زیاتری دیارینه‌كراوی تریش ده‌كات، ئه‌گه‌ر هاتوو سوریا هاوكاری لێكۆڵه‌ره‌وان نه‌كات. له دوایین ساته‌كانی ووتوێژدا، دوای ئه‌وه‌ی هه‌ندێك ئه‌ندام ناڕه‌زایه‌تیان ده‌ربڕی له به‌رامبه‌ر ئه‌و پێشنیازانه‌ی پێشتر سه‌باره‌ت به دانانی گه‌مارۆی ئابوری له دژی سوریا پێشكه‌شكرابوون.
ووڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا، فه‌ره‌نسا و به‌ریتانیا فشارییان بۆ ده‌ركردنی ئه‌م بڕیاره هێنا دوای ئه‌وه‌ی ڕاپۆرتی هه‌فته‌ی ڕابوردووی ن.ی كاربه‌ده‌ستانی ئاسایشی سوریا و لوبنانی تاوانبار كرد به‌وه‌ی كه ده‌ستیان له كاری كوشتنی ره‌فیق حه‌ریری و 20 كه‌سی دیكه‌دا هه‌بووه كه له مانگی دووی ڕابوردوودا ئه‌نجامدرا.
ڕۆژی دووشه‌ممه، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ووڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا، خانم كۆنده‌لیزا رایس گوتی بڕیاره‌كه ڕوونی ده‌كاته‌وه سوریا ڕووبه‌ڕووی ئاكامی جدی ده‌بێته‌وه ئه‌گه‌ر له‌گه‌ڵ ئه‌و لێكۆڵینه‌وه‌یه‌دا هاوكاری نه‌كات كه سه‌باره‌ت به كاری كوشتنكاری حه‌ریری ئه‌نجام ده‌درێت.
سوریاش ناڕه‌زایی خۆی به‌رامبه‌ر به‌م بڕیاره‌ی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی ن.ی ده‌ربڕی و سۆزی داوه كه بۆ خۆی لێكۆڵینه‌وه به‌ڕێوه ببات.
|
<urn:uuid:655109ef-bd00-49c0-b77c-0d4e8e61edb8>
|
CC-MAIN-2017-13
|
http://www.dengiamerika.com/a/a-58-2005-10-31-voa5-89167472/943267.html
|
2017-03-29T23:10:38Z
|
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2017-13/segments/1490218191405.12/warc/CC-MAIN-20170322212951-00308-ip-10-233-31-227.ec2.internal.warc.gz
|
ckb
| 0.991159 |
Arab
| 9 |
{"ckb_Arab_score": 0.9911594390869141}
|
وەزیری دەرەوەی ووڵاتی مه‌كه‌دۆنیا دەڵێت ووڵاته‌که‌ی به هیچ شێوەیه‌ك نیازی كشانه‌وەی سه‌ربازەكانی له عێراقدا نیه، سه‌رباری ئه‌و ڕاپۆرتانه‌ی كه دەڵێن میلشیا ئیسلامیه‌كان دوو بارمته‌ی مهكهدۆنیان كوشتووە.
به‌ڕێز ئیلینكا میترێڤا ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه له سكۆپژی پاش ووتوێژەكانی له‌گه‌ڵ وەزیری دەرەوەی ئۆكرانیا بۆ په‌یامنێران قسه‌ی كردوو ئه‌م تیبینیانهی دابوو.
له ڕۆژی سێشه‌ممه‌دا، مه‌كه‌دۆنیا سێ شاندی سه‌ر به ووڵاته‌كه‌ی بۆ وولاتی قه‌ته‌ر ناردووە تاوەكو له‌و ڕاپۆرته هه‌واڵیانه‌ی چه‌ناڵی ته‌له‌فزیۆنی ئه‌لجه‌زیرە بكۆڵنهوە.
|
<urn:uuid:8c9041e3-9ca4-4428-b1a7-825e8b106672>
|
CC-MAIN-2017-13
|
http://www.dengiamerika.com/a/a-58-a-2004-10-20-4-1-89161737/942523.html
|
2017-03-29T23:06:56Z
|
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2017-13/segments/1490218191405.12/warc/CC-MAIN-20170322212951-00308-ip-10-233-31-227.ec2.internal.warc.gz
|
ckb
| 0.990828 |
Arab
| 8 |
{"ckb_Arab_score": 0.9908281564712524}
|
KTV ...
بڕیارە ئەمشەو کاتژمێر 3ی بەیانی لە رێگەی فرۆکەخانەی هەولێری نێودەوڵەتی راهێنەر زیکۆ بگاتە شاری هەولێر.
لە لێدوانێکی تایبەتدا عەبدولخالق مەسعود جێگری سەرۆکی یەکێتی تۆپی پێی عێراق گوتی: ئەمشەو کاتژمێر 3 شەو لە رێگەی فرۆکەخانەی هەولێری نێودەوڵەتی راهێنەری بەرازیلی دەگاتە شاری هەولێر بۆ ئەوەی بەفەرمی لەسەر مۆرکردنی گرێبەست بۆ وەرگرتنی پۆستی راهێنەرایەتی هەڵبژاردەی عێراق.
لە درێژەی قسەکانیدا عەبدولخالق مەسعود گوتی: لەهەمان کاتدا هەریەکە لە بەرێوەبەری کارەکانی زیکۆ و ئەیدۆ برایە زیکۆ وەکو یاریدەدەری راهێنەر و راهێنەرێکی لێهاتووی جەستەیی دەگاتە شاری هەولێر، دوای گەیشتنیان لەگەڵ یەکێتی تۆپی پێی عێراق گفتوگۆی کۆتایی ئەنجام دەدەن بۆ ئەوەی بەفەرمی گرێبەست مۆربکەن.
لە کۆتایی قسەکانیدا عەبدولخالق مەسعود گوتی: زیکۆ لە یارییە دۆستانەکەی هەردوو هەڵبژاردەی عێراق و ئۆگەندا لە یاریگەی شەهید فرانسۆ هەریری ئامادە دەبێت.
|
<urn:uuid:8fc41117-6a0d-414e-a681-5b953a7a85a5>
|
CC-MAIN-2017-13
|
http://kurdtishk.dahek.net/t337-topic
|
2017-03-25T15:37:41Z
|
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2017-13/segments/1490218188962.14/warc/CC-MAIN-20170322212948-00554-ip-10-233-31-227.ec2.internal.warc.gz
|
ckb
| 0.803526 |
Arab
| 5 |
{"ckb_Arab_score": 0.803525984287262, "sdh_Arab_score": 0.18519286811351776, "hac_Arab_score": 0.011181075125932693}
|
زامی ئاشق بوون ھەر وایە؟؟!
نە دوور بوونت نەنزیکیت ھیچیان سەبووری نیە بۆم
لەو رۆژەوەی ئاشقم پێت من خەم لەھەردووکیان دەخۆم
ئەو ساتانەی که لێم دووریت خۆشبەختی من شوێنت دەکەوێ
وەرزی خەزان روم تێئەکاو خەم و ژان چوار دەورم دەگرێ
نزیکیشبیت ھەر بیر لە رۆشتنت ئەکەمەوە
تێناگەم ئەبێت ھەتاکەی بناڵێنم بەم خەمەوە
بۆ ئەم دور بوون و نزیکیەت کۆڵێ خەمم کردۆته کۆڵ
زامی ئاشق بوون ھەر وایە یا من بەد بەختم و کڵۆڵ؟
|توقيــع العضو شميران كركوكي |
بیر له زیان بكه‌وه به‌لام خه‌فه‌تی بو مه‌خو
|
<urn:uuid:1a8644d9-5d2c-4b0a-ad16-a50c9b5d4f6e>
|
CC-MAIN-2017-13
|
http://xp10.ahlamontada.com/t1392-topic
|
2017-03-27T14:27:01Z
|
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2017-13/segments/1490218189474.87/warc/CC-MAIN-20170322212949-00594-ip-10-233-31-227.ec2.internal.warc.gz
|
ckb
| 0.941738 |
Arab
| 14 |
{"ckb_Arab_score": 0.9417384266853333, "sdh_Arab_score": 0.035141997039318085, "hac_Arab_score": 0.022741733118891716}
|
کاربه‌ده‌سـتێـکی باڵای ئابووری ئه‌مریکا ده‌ڵێت نزیـکه‌ی 800 ملیار دۆلار کۆمه‌ک بۆ بوژاندنه‌وه‌ی ئابووری به ته‌نیا به‌س نیـیه بۆ ئه‌وه‌ی ئابووری بۆ ماوه‌یه‌کی دورودرێژ و به‌رده‌وام بێته‌وه سه‌رخۆ.
سه‌رۆکی بانکی مه‌رکه‌زی ئه‌مریکا بێن بێرنه‌نکی سێشه‌ممه له له‌نده‌ن گوتی ئه‌و به‌رنامه‌یه‌ی له لایه‌ن سه‌رۆکی هه‌ڵـبژێردراوی ئه‌مریکا باراک ئۆباما پـێشـنیازکراوه ده‌بێت هێزێـکی به‌رچاو بداته ئابووری وڵات، به‌ڵام هۆشـداری دا که حکومه‌ت ده‌بێت هه‌نگاوی خورت و به‌هێزتریش بنێت بۆ ڕیفۆرمی سـیسـتمی دراوی وڵات.
بێرنه‌نکی گوتیشی کاتی ئێسـتا و هه‌روه‌ها هێزی هاتنه سه‌رخۆی ئابووری جیهان هێشـتا به ڕاده‌یه‌کی زۆر نادیارن، وه گوتی قه‌یرانی دراوی نیشـانیان داوه که جیهان زۆر به یه‌کتر په‌یوه‌سته و وڵاتیش ناتوانێت به ته‌نیا ڕێبازی ئابووری و دراوی بۆخۆ دابڕێژێت.
|
<urn:uuid:bdc56675-1297-40cb-b44b-10dd5b7716ad>
|
CC-MAIN-2017-13
|
http://www.dengiamerika.com/a/a-58-2009-01-13-voa8-89234587/955280.html
|
2017-03-28T14:06:17Z
|
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2017-13/segments/1490218189771.94/warc/CC-MAIN-20170322212949-00614-ip-10-233-31-227.ec2.internal.warc.gz
|
ckb
| 0.998453 |
Arab
| 8 |
{"ckb_Arab_score": 0.9984527230262756}
|
یەکی مانگی دوازده ڕۆژی جیهانی ئەیدزە و لەو ڕۆژەدا زۆر بۆنەی بۆ سازدەکرێت، بۆ هوشیارکردنەوە و ئاگادارکردنەوەی خەڵک لە مەترسی ئەو نەخۆشییە. هەروەها کۆششەکان چڕ دەکرێنەوە بۆ ڕێگاگرتن لەو پەتایە لە سەرانسەری دونیادا .
دکتۆر چالاک سەید عومەر بەرزنجی پسپۆر لە نەخۆشییەکانی هەناو و دڵ لە ئەمەریکا لە وتووێژێکدا لەگەڵ هاوکارمان حەیدەر کەریم دەڵێت لە ئاکامی 20 ساڵ بەرگری کردن لە نەخۆشی ئەیدز ئێستا بۆ یەکەم جاره نیشانە دەرکەوتووە کە ڕێژەکە لە کەمیدایە. پاشـان ده‌ڵێت یەکێک لە تایبەتمەندییەکانی ئەو نەخۆشییە بریتییە لەو کەسانەی کە هەڵگری ڤایروسەکەن کە هیچ جۆرێک لە نیشانەکانی نەخۆشیەکەیان لێ دەرنەکەوتووە و زۆر جاریش بۆ ماوەی ساڵێک یان زیاتریش هەڵگری ئەو ڤایرۆسه دەبن و بە خەڵکی دیکەی دەدەن بە بێ ئەوەی خۆیان هەست بە هەبوونی ڤایروسە لە بەدەنیاندا بکەن و بە بێ ئەوەی نیشانەکانی نەخۆشییەکە و کەمبوونی بەرگری لەسەریان دەرکەوێت.
دەشڵێت پەرەسەندنی ڕێژەی دووچاربووان بە ڤایر‌وسی HIV و AIDS لە هەرێمەکانی ئاسیای ناوەڕاست و ئەوڕوپای ڕۆژهەڵات دەگەرێتەوە بۆ بەکارهێنانی هیرۆین و ماددە هۆشبەرەکانه له ڕێگه‌ی دەرزییەوە.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی گفتوگۆكه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 7:30 خوله‌كه.
|
<urn:uuid:303406a0-b90f-4e5e-98df-777cffe6985d>
|
CC-MAIN-2017-13
|
http://www.dengiamerika.com/a/chalak-berznji-1dec10-111155084/963462.html
|
2017-03-28T14:11:42Z
|
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2017-13/segments/1490218189771.94/warc/CC-MAIN-20170322212949-00614-ip-10-233-31-227.ec2.internal.warc.gz
|
ckb
| 0.98983 |
Arab
| 8 |
{"ckb_Arab_score": 0.9898303747177124}
|
شرنا‌خ - AA
نوێنه‌رانی هۆز و بنه‌ماڵه‌كانی شرنەخ رایانگه‌یاند، له گشتپرسییه‌كه‌ی گۆڕانكاریی ده‌ستوور بە"به‌ڵێ" دەنگ ده‌ده‌ن.
جه‌میل ئۆته‌ر كه یه‌كێكه له نوێنه‌رانی هۆزی ژیركی، له‌ڕوونكردنه‌وه‌یه‌كدا رایگه‌یاند، هۆزەکەیان زیاتر له 30 هه‌زار كه‌س ده‌بێت.
ئۆته‌ر رایگه‌یاندووه كه له سه‌رتاسه‌ری توركیادا ئه‌ندامانی هۆزەکەیان نیشته‌جێن و باسی له گرنگیی گشتپرسییه‌كه‌ی 16ی نیسان كرد كه له‌باره‌ی گۆڕینی سیستمی حوكمڕانی بۆ حكوومه‌تی سه‌ركۆماری ئه‌نجام ده‌درێت.
هاوكات نوێنه‌ری هۆزی هاشمئۆغڵو كه له شارۆچكه‌ی سلۆپیی شرنەخ ناسراون رایگه‌یاند، لە گشتپرسییه‌كه‌ی ١٦ی نیسان بە "به‌ڵێ"ده‌نگ ده‌ده‌ن.
هه‌شار هاشمئۆغڵو له ماڵی هاشم هاشمئۆغڵو له سلۆپی له‌گه‌ڵ ئه‌ندامانی هۆزەکەیان كۆبووه‌وه و رایگه‌یاند، له ساڵی 2008ه‌وه هۆزەکەیان بڕیاریانداوه له‌گه‌ڵ ئاك پارتیدا درێژه به ژیانی سیاسی‌یان بده‌ن.
هاشمئۆغڵو گوتی: "هیچ هێز و هه‌ڕه‌شه‌یه‌ك ئێمه له‌ڕێگای ئاك پارتی و سه‌ركۆمارمان ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان دوورناخاته‌وه. به‌مه‌به‌ستی دووپاتكردنه‌وه‌ی ئه‌وه‌ی كه بنه‌ماڵه‌كه‌ی ئێمه و هاووڵاتیانی هاوهه‌ڵوێستی ئێمه له سلۆپی، وه‌ك پێشتر به‌رده‌وامین له‌سه‌ر رێگای ئاك پارتی و به‌ڕێز سهركۆمار".
|
<urn:uuid:5f4e4ea5-830c-489f-93a6-80ee83f2ced2>
|
CC-MAIN-2017-13
|
http://aa.com.tr/ks/%D8%AA%D9%88%D8%B1%D9%83%D9%8A%D8%A7/%D9%87%DB%86%D8%B2%DB%95-%D9%83%D9%88%D8%B1%D8%AF%D9%87-%D9%83%D8%A7%D9%86%DB%8C-%D8%B4%D8%B1%D9%86%DB%95%D8%AE-%D9%84%D9%87-%DA%AF%D8%B4%D8%AA%D9%BE%D8%B1%D8%B3%DB%8C-%D8%A8%DB%95-%D8%A8%D9%87-%DA%B5%DB%8E-%D8%AF%D9%87-%D9%86%DA%AF-%D8%AF%D9%87-%D8%AF%D9%87-%D9%86/775472
|
2017-03-30T12:39:16Z
|
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2017-13/segments/1490218194600.27/warc/CC-MAIN-20170322212954-00654-ip-10-233-31-227.ec2.internal.warc.gz
|
ckb
| 0.951656 |
Arab
| 7 |
{"ckb_Arab_score": 0.9516558051109314, "sdh_Arab_score": 0.04138006269931793}
|
ڕۆژنیوز ـ ناوه‌ندى هه‌واڵه‌کان
جڤاتى گشتى بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان ڕاگه‌یه‌نراوێکى بڵاوکرده‌وه و ڕایگه‌یاند: له‌م هه‌لومه‌رجه ئێجگار ناسک و مه‌ترسیداره‌دا، پارتی دیموکراتی کوردستان به ته‌مای شه‌ڕێکی ماڵوێرانکه‌ره له‌گه‌ڵ په‌که‌که‌دا.
ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ جڤاتى گشتى بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان ڕاگه‌یه‌نراوێکى بڵاوکرده‌وه، ئه‌وه‌ش دواى ئه‌وه‌ى به‌یانى ئه‌مڕۆ کۆبونه‌وه‌ی ئاسایی جڤاتی گشتی بزوتنه‌وه‌که به‌ڕێوه‌چوو.
له ڕاگه‌یه‌نراوه‌که‌دا بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان ده‌ڵێت: "له‌کاتێکدا که کوردستانی باشور به قۆناغێکی هه‌ستیار و ترسناکدا تێده‌په‌ڕێ، ناوچه‌که له شه‌ڕێکی قورس و هه‌لومه‌رجێکی پڕ له مه‌ترسیدا ماوه‌ته‌وه، هێزی نێوده‌وڵه‌تی جیاجیا له سوریا و عێراقدا سه‌نگه‌ریان له یه‌ک گرتوه، کوردستانی باشور ده‌ناڵێنێت به‌ده‌ست قه‌یرانی دارایی و سیاسی و ئابوری و ئیدارییه‌وه".
ئه‌وه‌ش ده‌ڵێت: "ده‌ره‌نجامه‌کانی شه‌ڕی دوای موسڵ به‌ده‌رده‌که‌وێت، شه‌نگال که له شوێنه جێناکۆکه‌کانه ته‌ماعی داگیرکه‌رانی کوردستانی له‌سه‌ره، هێشتا چاره‌نوسه‌که‌ی ساغنهبوهتهوه، تورکیا به ئاشکرا و به‌به‌رچاوی دنیاوه سنوری باشور ده‌به‌زێنێ و هێز له‌سه‌ر قه‌ندیل کۆده‌کاته‌وه".
ئاماژه بۆ ئهشهوه ده‌کات: "له‌م هه‌لومه‌رجه ئێجگار ناسک و مه‌ترسیداره‌دا، پارتی دیموکراتی کوردستان به ته‌مای شه‌ڕێکی ماڵوێرانکه‌ره له‌گه‌ڵ په‌که‌که‌دا، نه‌ک هه‌ر ئه‌مه، به‌ڵکو ده‌خاله‌ت ده‌کات له کاروباری کوردستانی خۆرئاوادا و جۆرێک له هاوپه‌یمانیی له‌گه‌ڵ تورکیادا رێک ده‌خات".
به‌پێى ڕاگه‌یه‌نراوه‌که "ئه‌م یاریکردن به ئاگره، کوردستانی باشور له ئه‌نجامدا هه‌ڵده‌وه‌شێنێ و ئه‌م تاقیکردنه‌وه‌یه‌ی که به‌ری ره‌نجی هه‌زاران هه‌زار شه‌هیده له‌ده‌ست ده‌چێت".
جڤاتی گشتی جه‌ختده‌کاته‌وه که "ده‌بێت زمانی دیالۆگ بکرێته چاره‌سه‌ر و پارتی ده‌رس و وانه وه‌ربگرێت که شه‌ڕی ناوخۆ هیچ کێشه‌یه‌ک چاره‌سه‌ر ناکات جگه له‌وه‌ی که ئاگر به‌رده‌داته نێو ماڵی کورد".
له کۆتایشدا ده‌ڵێت: "داوا ده‌که‌ین که هه‌مو لایه‌ن و حزبه‌کان و جه‌ماوه‌ری میلله‌ته‌که‌مان ده‌نگ به‌رز بکه‌نه‌وه و به‌شێوازی جیاجیای دیموکراتیانه سه‌رکۆنه‌ی شه‌ڕی ناوخۆ بکه‌ن و رێگا له پارتی دیموکراتی کوردستان بگرن که ئه‌م شه‌ڕ و مه‌ترسییه به‌ربه‌ست بکات و زمانی گفتوگۆ‌و دانوستان بکاته رێگاچاره".
ک.ک
|
<urn:uuid:94c5c464-8cb1-4d27-8520-e3a7355a0b4d>
|
CC-MAIN-2017-13
|
http://rojnews.net/haber/13317/.html
|
2017-03-25T04:02:28Z
|
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2017-13/segments/1490218188785.81/warc/CC-MAIN-20170322212948-00499-ip-10-233-31-227.ec2.internal.warc.gz
|
ckb
| 0.989972 |
Arab
| 70 |
{"ckb_Arab_score": 0.9899716377258301}
|
هه‌ردوو ڕۆژی یه‌كشه‌ممه و دووشه‌ممه پـتر له 47 ملیۆن ئیتالیایی له‌و هه‌ڵـبژاردنه گشـتیـیهدا ده‌نگی خۆیان ده‌ده‌ن كه له‌وانه‌یه بۆ جاری سێهه‌م جڵه‌وی ده‌سه‌ڵات بداته‌وه ده‌ست كه‌سـایه‌تی ناودار سیلڤیۆ بێرلسكۆنی. به‌ڵام زۆربه‌ی ئیتالیایـیهكان ده‌ڵێن ئه‌وان به‌ده‌ست سـیاسهتكارهكانیانهوه هیوابڕ بوونه.
له‌و باره‌یه‌وه په‌یامنێری ده‌نگی ئه‌مریكا سه‌بینا كاستلفرانكۆ له ڕۆمای پایته‌ختی ئیتالیاوه ڕاپـۆرتی ناردووه و هاوكارمان موعته‌به‌ر شیروانی به كوردی ئاماده‌ی كردووه.
شوێنه‌كانی ده‌نگدان سه‌رله‌به‌یانی زوو كرانه‌وه. ده‌نگده‌ران تا پاش نیوه‌ڕۆی یه‌كشه‌ممه ده‌نگیان دا و سبه‌ینێ دووشه‌ممه تا زوویه‌كی پاش نیوه‌ڕۆ شوێنه‌كانی ده‌نگدان كراوه ده‌مێـنـنه‌وه.
بژاری گه‌وره ئه‌وه‌یه ئایا كه‌سـایه‌تی ناودار سیلڤیۆ بێرلسكۆنی 71 سـاڵان كه پـێشـتر دوو جاران سه‌رۆك وه‌زیر بووه ده‌باته‌وه به‌سه‌ر نه‌یاری شـارهداری پـێشـووی ڕۆم واڵته‌ر ڤێـلترۆنی.
زۆر له ئیتالیـایـیهكان له چینی سـیاسهتكاران هیوا بڕ بوونه، ده‌ڵـێن چاره‌سه‌ری گرفته‌كانی وڵاتیان نه‌كردووه.
یه‌كێـك له نیگهرانیـيهكان ئه‌وه‌یه كه هیچ یه‌ك له كاندیده‌كان زۆرینه‌ی پـێویسـتی ده‌نگ نه‌به‌نه‌وه تا پـێش له ناسه‌قامگیری سـیاسی كه پـێشـتر وڵاتی داگرتووه بگرن.
له هه‌وڵێـك بۆ سه‌ربه‌خۆبوون له هاوپه‌یمانێـتی بچووك و زۆر چاران مایه‌ی كێشـه، هه‌ردوو ڕێبه‌ر هه‌وڵیانداوه هاوپهیمانێـتیـیهكانیان نۆژه‌ن بكه‌نه‌وه. ڤێـلترۆنی وه‌ك بڵێت خۆی به ته‌نیا پارته نوێـیه‌كه‌ی پارتی دیموكرات به‌ڕێوه‌ده‌بات.
ڤێـلترۆنی ده‌ڵێت پـێـكهێنانی پارتیـیهك به پـێناسه‌ی جۆراوجۆر و پـرۆگرامی ڕیفۆرمیست لای ئیتالیـیهكان زۆرتر له شێوازی سـیاسه‌تی ئه‌وروپا ده‌چێت. به‌ڵام به شێوه‌ی ئێسـتا وڵاتیـیانی ئیتالیایی كه ده‌نگمان پێده‌ده‌ن ده‌توانن ئه‌وه بكه‌ن كه ده‌نگده‌رانی بریتانیایی و ئه‌مریكایی ده‌یكه‌ن، ئه‌ویش ده‌نگ بۆ یه‌ك تاكه كۆمه‌ڵی په‌رله‌مانتار بدرێت كه به‌رنامه‌كانی به پـێـشـه‌وه ببات.
سیلڤیۆ بێرلسكۆنیش مه‌سه‌له‌ی ناخۆشه‌ویستی حكومه‌تی چه‌پی ناوه‌ڕاست گری له‌سه‌ر ڕۆیشـتنی ڕۆمانۆ پـرۆدی زه‌قكردۆته‌وه، ئه‌و به‌و دوایـیانه پـشـتڕاستی خۆی نیشـان دا كه به هێزێـكی زۆر ده‌باته‌وه.
هه‌رچه‌نده به‌پـێی ڕاوه‌رگرتنه‌كان ڤێـلترۆنی جیاوازی نێوانیانی كه‌مكردۆته‌وه. شیكه‌ره‌وان ده‌ڵێت بۆی هه‌یه هۆیه‌كی گرنگ ئه‌و ده‌نگده‌رانه بن كه هێشـتا بڕیاریان نه‌داوه كه ژماره‌یه‌كی به‌رچاوی ده‌نگده‌ران پـێكدێنن.
|
<urn:uuid:681459b2-1309-45cf-afc1-5c58caeb27bf>
|
CC-MAIN-2017-13
|
http://www.dengiamerika.com/a/a-58-2008-04-13-voa6-89209202/950313.html
|
2017-03-29T01:34:02Z
|
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2017-13/segments/1490218190134.67/warc/CC-MAIN-20170322212950-00579-ip-10-233-31-227.ec2.internal.warc.gz
|
ckb
| 0.988805 |
Arab
| 8 |
{"ckb_Arab_score": 0.9888050556182861}
|
گه‌وره کاربه‌ده‌سـتێـکی ئیسرائیل ده‌ڵێت ئیدی کاتی ئه‌وه هاتووه کۆمه‌ڵی نێوده‌وڵه‌تی دوا ئاگاهی خۆی به ئێران بدات بۆ ده‌سـتبه‌رداربوونی له کاره‌کانی پـیتاندنی یۆرانیۆم.
یوڤال شتاینتز وه‌زیری کاروباری سـتراتیژی ئیسرائیل ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه له لێـدوانێـکیدا بۆ ڕادیۆی له‌شـکری وڵاته‌که‌ی گوتی نه سـزاکان و نه وتووێژه‌کان نه‌بوونه مایه‌ی وازهێنانی ئێران له پـیتاندنی یۆرانیۆم، بۆیه کاتی ئه‌وه هاتووه هه‌ڕه‌شه‌ی هێرشی له‌شـکری له دژی بکرێت، یان له لایه‌ن هه‌موو جیهان و ئه‌مه‌ریکا و ڕۆژئاواوه جۆره هێڵێـکی سووری ئاشکرا و ڕوونی بۆ دابنرێت.
یوڤال شتاینتز ئه‌مه‌ی ڕاگه‌یاند له پاش شـکستهێنانی وتووێژه‌کانی دوو ڕۆژی ڕابردووی نێوان زلهێزانی جیهان و ئێران له ئه‌لمائاتی پایته‌ختی کازاخسـتان.
ئه‌م وه‌زیره‌ی ئیسرائیل که که‌سێـکی نزیکی سه‌رۆک وه‌زیر بنیامین نهتهنیاهوه، داوا ده‌کات له ماوه‌ی چه‌ند هه‌فته‌یه‌ک یان مانگێـک ڕێوشوێنی پـێویست له دژی ئێران بگیرێته‌به‌ر، ئه‌گه‌ربێت و ئه‌و وڵاته ده‌ستبه‌رداری پـیتاندنی یۆرانیۆم نه‌بێت.
ده‌ڵێت ئێران به ناوی وتووێژکردن فێڵ ده‌کات بۆ به‌ده‌سـتهێنانی کاتی زیاتر بۆ دروسـتکردنی چه‌کی ناو‌کی.
یوڤال شتاینتز، کۆریای باکوری وه‌ک نمونه‌یه‌ک هێنایه‌وه و گوتی چۆن ڕێگه‌ی پـێدرا ورده ورده چه‌کی ناو‌کی دروسـتبکات و ئه‌وه‌تا ئێسـتا به‌و چه‌که هه‌ڕه‌شه له کۆریای باشور و ژاپـۆن و ئه‌مه‌ریکا ده‌کات.
|
<urn:uuid:486ee315-a4ff-48b4-81b6-afa3107e5783>
|
CC-MAIN-2017-13
|
http://www.dengiamerika.com/a/1636438.html
|
2017-03-28T17:47:46Z
|
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2017-13/segments/1490218189802.72/warc/CC-MAIN-20170322212949-00284-ip-10-233-31-227.ec2.internal.warc.gz
|
ckb
| 0.998607 |
Arab
| 14 |
{"ckb_Arab_score": 0.9986072182655334}
|
له مێشكه‌وه نه‌ك له گیرفانه‌وه ... به‌دران ئه‌حمه‌د حه‌بیب
مێژووی ئیسلام له سه‌ره‌تاوه تا ئه‌مڕۆ، پڕه له رووداوی به كافردانانی پیاوه‌یلی زانست و بیر. ئه‌و مێژووه، ناو و به‌سه‌رهاتی ده‌یان و سه‌تان كه‌ڵه‌پیاوی بۆ تۆمار كردووین، كه تاوانیان برێتی بووه له بیركردنه‌وه و داهێنان. ئه‌وانه له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتی سه‌رده‌می خۆیان و به فتوای پیاوه‌یلی ئاینی، به شێوه‌ی دڕندانه داركارییان كردوون تا گیانیان داوه، یان به‌رهه‌میان سووتاندوون. حه‌للاج و ئیبن حه‌نبه‌ل و سه‌هره‌وه‌ردی و ئیبن روشد، كه ئێسته مێژوو شانازییان پێوه ده‌كا، قوربانیی به كافردانان بوون له‌لایه‌ن پیاوه‌یلی ئاینییه‌وه.
له سه‌رده‌می نوێشدا، نموونه زۆره. وه‌ك حوسێن مرووه (لبنان)، فه‌ره‌ج فۆده (میسر) . ئه‌وانه به ره‌شه‌كوژیی سیاسی. مه‌حموود محه‌مه‌د ته‌ها (سوودان)، به هه‌ڵواسین له جۆره ئاهه‌نگێكدا. چه‌ندانی تریش وه‌ك نه‌سر حامید ئه‌بوزێد و عه‌فیف ئه‌خزه‌ر، له ترسی تیرۆر نه‌گه‌ڕانه‌وه وڵات و له بیانهتیدا مردن. له كوردستانه بوچكهڵهی خۆشمان‌دا عه‌بدولخالیق مه‌عرووف به فتوای پیاوه‌یلی ئاینی و رێگهخۆشكهریی ده‌سه‌ڵاتی سیاسی له 1984دا، هاته تیرۆركردن.
ئیسلامی سیاسی بگاته ده‌سه‌ڵات، ئه‌و چه‌كه به فره‌وانتری به‌كار ده‌هێنێ. به‌كافردانان، ده‌شێ هه‌موو جۆره ره‌خنه‌یه‌ك له سیسته‌می ده‌سه‌ڵاتی وی بگرێته‌وه، وه‌ك ئه‌وه‌ی له دوو ساڵی رابردوودا له تونس بینیمان. محه‌مه‌د تاڵیبی ئه‌كادیمییه‌كی تونسه (ته‌مه‌نی 90 ساڵه)، ده‌ڵێ را‌شد غه‌نووشی راست ناكا، كه ده‌ڵێ تونس دیموكراسییه، دیموكراسی بوایه من ده‌متوانی سه‌ر له ماڵ بهێنمه ده‌ره‌وه. ماوه‌ی ساڵێك زیاتره له‌به‌ر ده‌رگه‌ی ماڵه‌كه‌یدا نووسیویانه "هه‌ر بێیه ده‌ره‌وه ده‌تكوژین".
مێژوو له ئاوی رووبار ده‌چێ. هێز نییه بیگه‌ڕێنێته‌وه بۆ سه‌رچاوه‌كه‌ی به‌ڵام ده‌شێ به‌ری رۆیشتن و پێشوه‌چوونی لێ بێته گرتن. ئه‌ویش تا ئه‌و ساته‌ی به یه‌كجاری ده‌ته‌قێته‌وه و رێی خۆی ده‌كاته‌وه. ئه‌و ته‌قینه‌وه‌یه به‌شێكه له ژانی له‌دایكبوونی دیموكراسی. تونس به‌و تاقیكردنه‌وه‌یه‌دا تێ په‌ڕی و رۆشنبیرهیلی ئه‌و وڵاته كۆڵیان نه‌دا تا جێ پێی یه‌كه‌مین هه‌نگاوی خۆیان كرده‌وه. مایه‌ی ئه‌وپه‌ڕی خۆشییه بۆ من و من ئاسا، له ده‌ستووری تازه‌ی تونس‌دا پێش چه‌ند رۆژێك، به‌كافردانان وه‌ك تاوان هاته ژماردن. ئیتر نه‌ما، كوڵكن و ریشنێك، به هه‌وای نه‌فس بڕیاری كوشتنی كه‌ڵه‌پیاوێك ده‌ربكه‌ن و گه‌وج و نهفامێكیش جێبه‌جێی بكه‌ن. له دوای راپه‌ڕینی ساڵی نه‌وه‌ت و یه‌كه‌وه، به كافردانان كۆمه‌ڵگه‌ی كوردستانیشی به فره‌وانی گرته‌وه و ده‌سه‌ڵاتی سیاسی و دادوه‌ری، تا ئێسته ده‌سته‌وه‌ستانن له ئاستیدا. پیاوه‌یلی ئاینی و حزبه‌یلی لاملی ئاینی، سه‌ر كه‌وتن له دهمكوتینهوهی كه‌سێك بیر له ئاین بكاته‌وه، كه ئه‌وه مافێكی ره‌وای هه‌موو مرۆڤێكه له‌م سه‌رده‌مه‌دا.
ره‌نگه تۆ بزانی، من زۆر خه‌ریكم به تاقیكردنه‌وه‌ی وڵاته‌یلی عه‌ره‌بییه‌وه، به تایبه‌تی له پێشی سێ ساڵه‌وه. ئه‌ویش له سۆنگه‌ی ئه‌وه‌ی پێم وایه ئێمه‌ی كورد له رووی مێژوویی و كولتوورییه‌وه به‌شێكین له عه‌ره‌ب. له پێش چوارده سه‌ته‌وه، مێژووێكی سه‌ربه‌خۆ و كولتوورێكی سه‌ربه‌خۆ له‌وانمان نییه. هه‌ر ناشزانین ئێمه پێشی هاتنی ئیسلام چی بووین ئه‌وها كوێریان كرده‌وه لێمان. كه من نه‌توانم بڵێم له ماوه‌ی چوارده سه‌ته‌دا عه‌ره‌ب ئاینێكی به‌كار هێنا بۆ به‌كۆیله‌كردنی ئێمه و داگیركردنی وڵاتمان و سڕینه‌وه كولتوورمان، كه بۆم نه‌لوێ ئه‌و قسه‌یه بكه‌م، خۆ ده‌توانم بڵێم با ئێمه‌ی كورد شان به‌شانی ئه‌وان یان له دوای ئه‌وانه‌وه ملی رێگه بگرین و خه‌ریكی گۆڕینی سه‌رده‌مییانه بین.
شۆڕشی میسر و شۆڕشی تونس، هیچ چتێك نه‌كا ئه‌وه ده‌گۆڕێ، كه شه‌ریعه‌ت بنێته لاوه وه‌ك سه‌رچاوه‌یه‌ك بۆ یاسای سه‌رده‌مییانه. به‌لاوه‌نانی شه‌ریعه‌ت به هیچ شێوه‌یه‌ك به واته‌ی به‌لاوه‌نانی ئاین نایه‌ت. به‌ڵام شه‌ریعه‌ت، كه سه‌رچاوه‌ی سه‌تان كۆیلهیییه و سه‌تان كۆت و به‌ند ده‌خاته په‌لی مرۆڤه‌وه، له‌م سه‌رده‌مه‌دا ئیتر جێی نابێته‌وه. یه‌كێك له‌و كۆت و بهندهیله، ئه‌و به كافردانانهیه، كه تونسییهل به یه‌كجاری له مێژووی خۆیاندا پێچایانه‌وه. من ئه‌مه وه‌ك نموونه‌یه‌ك ده‌هێنمه‌وه ئه‌گینا شۆڕشی تونس پڕه له ده‌رسی گرینگتر.
تاقیكردنه‌وه‌یه‌كی تر له نێزیكی ئێمه‌دا، هی توركه. من له‌و باوه‌ڕه‌دام، تاقیكردنه‌وه‌ی تورك له سیاسه‌تدا، چ سێكیولار و چ ئاینییه‌كه‌یان، بۆ ئێمه به كه‌ڵكی ده‌رس لێ وه‌رگرتن نایه‌ت. ئه‌وان له ده‌رچه‌ی ئابوورییه‌وه بۆ داهاتوو ده‌ڕوانن. ته‌نانه‌ت له چاره‌سه‌ری كێشه‌یه‌كی نه‌ته‌وه‌ییی وه‌ك كێشه‌ی كوردیشدا هه‌ر به چاوی ئابوورییه‌وه بیر ده‌كه‌نه‌وه. ئه‌مه كاری كردووه‌ته سه‌ر بیركردنه‌وه‌ی چینی سیاسیی كوردی عێراقیش، كه ئه‌وه هه‌ڵه‌یه‌كی گه‌وره‌یه تێی كه‌وتوون. چاره‌سه‌ر له مێشكه‌وه ده‌ست پێ ده‌كا نه‌ك له گیرفانه‌وه. بۆ نموونه ئه‌م قسانه‌ی منت پێ ناخۆش نه‌بێ.
|
<urn:uuid:5b38a720-38a1-4f7f-8712-8daa72948f7c>
|
CC-MAIN-2017-13
|
http://www.kurdistannet.biz/2014/index.php/2013-12-26-19-02-03/2013-12-26-19-02-37/91-2013-12-26-01-53-41/345-2014-01-28-18-57-45
|
2017-03-26T07:10:34Z
|
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2017-13/segments/1490218189130.57/warc/CC-MAIN-20170322212949-00189-ip-10-233-31-227.ec2.internal.warc.gz
|
ckb
| 0.982047 |
Arab
| 8 |
{"ckb_Arab_score": 0.982046902179718, "sdh_Arab_score": 0.01732698827981949}
|
سه‌رۆک وه‌زیرانی تورکیا ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆگان بۆ جارێـکی تر له بارودۆخی عێراق نیگه‌رانی وڵاته‌که‌ی ده‌ربڕی و هۆشیاریشی دایه حکومه‌تی عێراق له هه‌ر هه‌وڵێـک بۆ هه‌ڵـگیرسـاندنی شه‌ڕی تایفی، ئه‌ردۆگان له به‌رده‌م په‌رله‌مانتارانی وڵاته‌که‌یدا گوتی ئه‌نکه‌ره بێ ده‌نگ نابێت له ئاسـت به‌غدا ئه‌گه‌ر بێت و هانی نانه‌وه‌ی ئه‌و شه‌ڕه بدات.
هه‌روه‌ها سه‌رۆک وه‌زیرانی تورکیا ده‌ڵێت ده‌بێت نوری ئه‌لمالیکی سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق ئه‌و ڕاسـتیـیه تێبگات که تورکیا سـنووری هاوبه‌شی هه‌یه له‌گه‌ڵ عێراق و ئه‌م مه‌سه‌له‌ی په‌یوه‌ندی به دهسـتێوهردانهوه نیـیه، بۆیه چاوه‌ڕێی هه‌ڵوێسـتێـکی ڕوون ده‌کات له نوری ئه‌لمالیکی بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ئه‌و هه‌وڵانه‌ی که له ژێر ناوی ناکوکی تایفیدا سه‌ریانهه‌ڵداوه.
له به‌رپه‌رچی لێـدوانه‌که‌ی مالیکیشدا که ڕایگه‌یاندبوو بۆ تورکیا نیـیه باس له پـرسه ناوخۆیـیه‌کانی عێراق بکات و باشـتره سه‌رقاڵی چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌کانی وڵاته‌که‌ی بێت و ده‌ست له کاروباری وڵاتان وه‌رنه‌دات، به پـێچه‌وانه‌شه‌وه عێراق له پـرسه ناوخۆیـیه‌کانی تورکیا قسه‌ی خۆی ده‌بێت.
ئه‌ردۆگان به توڕه‌یـیه‌وه له وه‌ڵامی ئه‌م لێـدوانهدا قسه‌کانی مالیکی به نه‌شیاو و کڵاو له قه‌ڵه‌مداوه.
هه‌ر له‌م باره‌یه‌وه له به‌یانـنامه‌یه‌کدا نوری ئه‌لمالیکی سه‌رۆک وه‌زیری عێراق وه‌ڵامی لێـدوانه‌کانی ئه‌ردۆگانی دایه‌وه و ڕایگه‌یاند، عێراقیـیه‌کان به سـووننه و شیعه‌وه بران و پـێویسـتیان به هیچ که‌سێـک نیـیه به‌رگری له یه‌کێـکیان بکات دژ به‌وه‌ی تریان. مالیکی ده‌ڵێت گه‌لی عێراق شانازی به نیشـتیمانهکهیانهوه ده‌که‌ن و لایه‌نگری وڵاتی خۆیانن نه‌ک وڵاتێـکی تر.
پاشان مالیکی ڕووی قسه‌کانی ئاڕاسته‌ی ئه‌ردۆگان ده‌کات و لێـدوانه‌کانی به هه‌راسانکه‌ر بۆ هه‌موو گه‌لی عێراق ناوده‌بات، به‌وانه‌شه‌وه که پـێـیان وایه به‌رگریـیان لێـده‌کات.
هه‌روه‌ها مالیکی ده‌ڵێت ده‌بێت ئه‌ردۆگان بزانێت چی ده‌ڵێت و ئه‌وه‌ی ئه‌و باسی ده‌کات ئیهانه‌کردنه به عێراقیـیه‌کان، هه‌روه‌ها جارێـکی تر ده‌سـتێوه‌ردانه له کاروباری وڵاته‌که‌ی.
مالیکی له به‌یانـنامه‌که‌دا ده‌ڵێت پـێویسته له‌سه‌ر ئه‌ردۆگان ئاگاداری گوته‌کانی بێت و له شێوازی گوتاری نێوده‌وڵه‌تی لا نه‌دات و وه‌ک تاقم و تایفه له وڵاتانی ده‌وروبه‌ری نه‌ڕوانێت. له به‌شی کۆتایی به‌یانـنامه‌که‌شدا نوری ئه‌لمالیکی سه‌رۆک وه‌زیری عێراق ده‌ڵێت مامه‌ڵه‌کردن له‌سه‌ر ئه‌م بنه‌مایه زیان به هه‌ردوو وڵات ده‌گه‌یه‌نێت به تایبه‌تی تورکیا.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی ڕاپـۆرته‌كه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 2:15 خوله‌كه.
|
<urn:uuid:6d194592-6b5c-47b4-b0b5-0a835deebf20>
|
CC-MAIN-2017-13
|
http://www.dengiamerika.com/a/goran-tawfeeq-25jan12-138056308/979452.html
|
2017-03-27T06:49:56Z
|
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2017-13/segments/1490218189462.47/warc/CC-MAIN-20170322212949-00209-ip-10-233-31-227.ec2.internal.warc.gz
|
ckb
| 0.996885 |
Arab
| 15 |
{"ckb_Arab_score": 0.9968849420547485}
|
ئازادكردنی عه‌قیده له فیكر
فازڵ قه‌ره‌داغی
به‌شێكی پرۆژه‌ی كتێبێك به‌ناوی كاتیی (ئازادكردنی مرۆڤی موسڵمان)
ده‌توانین ئه‌مه ناو بنێین (پرۆژه‌یه‌كی فیكری)، پرۆژه‌یه‌ك بۆ ناسینی بواری هه‌ر یه‌كێك له (عه‌قیده)و (فیكر) بۆ ئه‌وه‌ی سیفه‌تی عه‌قیده‌و باوه‌ڕو دین له فیكر‌و ئیجتهادی به‌شه‌ری بسه‌نینه‌وه، ئه‌و فیكر‌و ئیجتهاده كه ده‌مامكی (عه‌قیده)ی له‌خۆی نابوو و خۆی وه‌كو ئاین‌و ئیمان پیشان دابوو و ببووه هۆیه‌كی سه‌ره‌كی (تا ئێستاش هۆیه‌كه) بۆ ناكۆكییه‌كی گه‌وره‌ی نێوان موسڵمانان، ناكۆكییه‌ك گه‌یشته ڕادده‌ی تهبدیعكردنو تهكفیركردنو شه‌ڕی مه‌زهه‌بی.
ئه‌م بابه‌ته كورته‌یه‌كی ئه‌و پرۆژه‌یه‌یه كه بێگومان ئه‌و كه‌سانه‌ی له‌سه‌ر بهعهقیدهكردنی فیكر په‌روه‌رده بوو جێگه‌ی قبووڵیان نییه.
راستكردنه‌وه‌ی هه‌وڵێكی پێچهوانهكراو
ئه‌وه‌ی تا ئێستا باوه‌و زۆرتر باس ده‌كرێت ئازادكردنی فیكره له باوه‌ڕ یان له ئاین بهگشتیو ئه‌و كه‌سانه بانگه‌شه‌ی بۆ ده‌كه‌ن كه حه‌زیان به ڕزگاربوونه له هه‌یمه‌نه‌تی ئاین به‌سه‌ر فیكر. به‌ڵام ئه‌وه‌ی ده‌خه‌ینه ڕوو جۆرێكی پێچه‌وانه‌ی ڕزگاركردنه: ڕزگاركردنی باوه‌ڕه له هه‌یمه‌نه‌تی فیكر كه خۆی وه‌كو فیكر پیشان نادات به‌ڵكو وه‌كو ئاین، به‌شێوه‌یه‌كی ڕوونتریش: ڕزگاركردنی ئاین‌و عه‌قیده‌و باوه‌ڕ له بۆچوونه به‌شه‌رییه‌كان، یاخود فیكر، كه تێكه‌ڵیان بوون. ته‌رحێكی له‌م جۆره ئه‌گه‌ر له‌ناومان بڵاوبێته‌وه ڕێگه‌یه‌كی گرنگ ده‌بێت بۆ كه‌م تا زۆر ڕزگاربوون له دهمارگیریو ناكۆكیی مهزههبیو داخستنی ده‌رگای زۆری تهبدیعو ته‌كفیر ده‌بێت كه له‌كۆتاییه‌كانی سه‌رده‌می خیلافه‌ی ڕاشیدهوه ئوممه‌ت پێی گیرۆده بووه.
ئه‌و كاته‌ی فیكر تێكه‌ڵ به باوه‌ڕ بوو
باوه‌ڕو عه‌قیده چاره‌نووسی مرۆڤ له ئاخیره‌ت ده‌ستنیشان ده‌كه‌ن، مه‌سه‌له‌یه‌كی گرنگی واش به‌شێوه‌یه‌كی نامه‌سئوولانه مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ كراوه. ئه‌و مامه‌ڵه‌یه بریتی بووه له پڕكردنی باوه‌ڕو عه‌قیده به چه‌ند باوه‌ڕێك كه به‌شێك نین لێیانو زانینی ئه‌و باوه‌ڕه زیادكراوانه به به‌شێك له‌و باوه‌ڕه‌و له‌و عه‌قیده‌یه له‌كاتێك ئه‌وانه تهفسیركردننو فیكری مرۆڤن كه سیفه‌تی (ئیلزام)یان نییه، واته مرۆڤ ناچار نییه باوه‌ڕیان پێ بهێنێت بۆ ئه‌وه‌ی موسڵمان یان باوه‌ڕدار بێت.
زاراوه‌ی عه‌قیده زاراوه‌یه‌كی نوێیه‌و له قورئان نییه. قورئان باسی ئیمان ده‌كات، ئه‌و ئیمانه‌ش به‌و شێوه‌یه‌ی له قورئان ڕوون كراوه‌ته‌وه‌و جێگه‌ی ناكۆكی نییه بریتییه له باوه‌ڕهێنانی به خودا‌و مهلائیكهتو پێغهمبهرانو كتێبه‌كان‌و رۆژی دوایی. له‌وه‌ش به‌دواوه هه‌ر باوه‌ڕێك یان كردارێك په‌یوه‌ست كرابێت به باوه‌ڕه‌وه جێگه‌ی ناكۆكییه له‌ڕووی تهفسیركردنییهوه.
كاره‌ساته‌كه‌ش ئه‌و كاته ڕووی دا كه ورده‌كاریی تر بۆ باوه‌ڕ زیادكرا، ئه‌و وردهكارییهش تێگه‌یشتنی به‌شه‌ری بوو، بۆ نموونه تهفسیرێكی دیاریكراو بۆ ئایه‌تێك، تهصحیحو تهزعیفكردنی فه‌رمووده‌یه‌ك، وه‌رگرتنی فهرموودهیهكو وه‌لانانی فه‌رمووده‌یه‌كی تر، یان هه‌وڵدان بۆ رێكخستنی له‌نێوان فه‌رمووده ناكۆكه‌كان... تاد. ئه‌م تێگه‌یشتنه بهشهرییهش كرایه عه‌قیده‌یه‌ك له‌ڕێگه‌یه‌وه كه‌سی موخالیف به‌لای كه‌مه‌وه ته‌بدیع بكرێت، ئه‌گه‌ر بیدعه‌كه‌ی به سووك یان قورس بزانرێت، به‌لای زۆریشه‌وه ته‌كفیر بكرێت تا ده‌گاته حه‌ڵاڵكردنی خوێن‌و ماڵی ئه‌و كه‌سه.
ئه‌مه‌ی به‌سه‌ر ئیسلام هات پێشتر به‌سه‌ر ئاینی مه‌سیحی هاتبوو، واته پڕكردنی ئیمانی مه‌سیحیی ساده به ورده‌كاریی زۆر‌و بیروبۆچوونی لاهووتیی ئاڵۆز‌و تهكفیرو ته‌بدیعی تاقمه‌كان بۆ یه‌كتر. سه‌ره‌تا تایبه‌تمه‌ندییه‌كی به‌هێزی ئیسلام ئه‌وه بوو ئاینێكی ساده بوو له‌ڕووی ئیمانه‌وه، ئاینێكی دوور بوو له ئاڵۆزی‌و سه‌فسه‌ته، ئه‌مه‌ش وایكرد زیاتر جێگه‌ی قبووڵ بێت له‌چاو ئاینی مه‌سیحیی ئاڵۆزكراو، به‌ڵام لاهووتی ئیسلام یان عیلمی كه‌لام‌و پڕكردنی ئیمانه ساده‌كه به ئاڵۆزیی فیكر‌و بۆچوون ئه‌و تایبه‌تمه‌ندییه‌ی ئیسلامی لاواز كرد.
ناوه‌ندگیری له‌نێوان خودا‌و مرۆڤ
عه‌لمانییه‌كان له‌میانه‌ی ڕه‌خنه له رێكخراوه ئیسلامییه‌كان‌و زانایانی ئاینی ڕه‌خنه‌ی ئه‌وه ده‌گرن كه ئه‌مانه خۆیان ده‌كه‌نه ناوه‌ندگیر (وه‌سیت) له‌نێوان خودا‌و مرۆڤ. ڕه‌خنه‌كه بۆ خۆی دروست به‌ڵام ئه‌وه‌ی نادروسته گشتگیركردنی ئه‌و وه‌سفه‌یه به جۆرێك هه‌ر كار‌و چالاكییهكو ته‌نانه‌ت ئامۆژگاریش كراوه‌ته ناوه‌ندگیری. ههروههاو له‌به‌ر ئه‌وه‌ی مه‌به‌ستی زۆرێك له‌و عه‌لمانییانه ته‌نها ململانه‌ی سیاسی‌و فیكرییه ناتوانن له مه‌سه‌له‌ی ناوه‌ندگیری تێگه‌یشتنه دروسته‌كه بپێكن.
شیكردنه‌وه‌ی خۆمان بۆ ئه‌و ناوه‌ندگیرییه (هه‌ڵبه‌ت ته‌نها له بواری عه‌قیده) ئه‌وه‌یه كه ئه‌وانه‌ی باس له عه‌قیده ده‌كه‌ن به‌زۆری كه‌سانێكن به عه‌قڵی خۆیان له ده‌قه‌كان تێده‌گه‌ن به‌ڵام ئه‌و تێگه‌یشتنه به عه‌قیده‌ی دروست وه‌سف ده‌كه‌ن. بیركردنه‌وه‌یه‌كیش له‌و جۆره ده‌یانكاته ناوه‌ندگیر له‌نێوان خودا‌و مرۆڤ به‌و پێیه‌ی تێگه‌یشتنی ئه‌وان له ده‌قه‌كان، یان تهصحیحو ته‌زعیف ئه‌وان بۆ فه‌رمووده‌كان، باوه‌ڕی ته‌واو به خودا دیاری ده‌كات، ئه‌و باوه‌ڕه‌ی پێویسته موسڵمان پابه‌ندی بێت. نموونه‌یه‌ك له‌سه‌ر ئه‌وه مه‌سه‌له‌ی (علو)و (استوا ْْ)، واته خودا له‌سه‌رووی ئاسمانهكانهو له‌سه‌رووی دروستكراوه‌كانی خۆی هه‌یه‌و له‌سه‌ر عه‌رشی خۆیه‌تی كه ئه‌مه عه‌قیده‌ی سه‌له‌فییه‌كانه به‌ڵام نه‌یاره‌كانیان، وه‌ك بۆ نموونه موعته‌زیله، ئه‌مه ده‌كه‌نه به‌ڵگه كه سه‌له‌فییه‌كان ته‌شبیهی خودا به دروستكراوه‌كانی خۆی ده‌كه‌ن. كتێبه‌كانی عه‌قیده‌ش پڕن له‌م جۆره فیكره كه ناوی نراوه عه‌قیده‌و پڕن له هێرشی تاقمه‌كان له‌سه‌ر یه‌كتر به‌هۆی ئه‌و عه‌قیده‌یه‌وه له‌كاتێك ئه‌مه تێگه‌یشتنی مرۆڤه‌كانه له ده‌قه‌كان‌و ئه‌و تێگه‌یشتنه (له‌به‌ر ئه‌وه‌ی تێگه‌یشتنه نه‌ك ده‌قی خوداییه) مرۆڤ ناگه‌یه‌نێته ئه‌و پله‌یه‌ی ببێته ئه‌و ناوه‌ندگیره. هیچ فیكر‌و ئیجتهادێكیش ناتوانێت ئه‌و ناوه‌ندگیرییه بكات، ته‌نانه‌ت (به بۆچوونی خۆمان) خودی پێغه‌مبه‌ریش -صلی الله علیه وسلم- ئه‌و ناوه‌ندگیره نه‌بووه به‌ڵكو ئه‌و ته‌نها گه‌یه‌نه‌ری په‌یامه‌كه بوو و نه‌یده‌توانی بۆ خۆی شتێك له‌باره‌ی ئه‌م مه‌سه‌لانه‌وه بڵێت بێئه‌وه‌ی خودا پێی وتبێت.
نموونه‌یه‌ك له‌سه‌ر فیكری تێكه‌ڵ به عه‌قیده
به‌پاڵ نموونه‌كه‌ی سه‌ره‌وه له‌سه‌ر ئه‌و شتانه‌ی بۆ عه‌قیده زیادكراونو كراونه‌ته به‌شێك لێی، نموونه‌ی قه‌ده‌ر دوورودرێژتر له‌وه وه‌رده‌گرین. قورئان باسی باوه‌ڕهێنان به قه‌ده‌ر وه‌ك پایه‌یه‌كی باوه‌ڕ ناكات، به‌ڵام فه‌رمووده باسی ده‌كات، ئه‌ویش فه‌رمووده‌یه‌كه به صه‌حیح ناوبراوه‌و به فه‌رمووده‌ی جبریل ناسراوه، به‌ڵام هه‌مان ئه‌و فه‌رمووده‌یه‌و هه‌مان ئه‌و به‌سه‌رهاته كه په‌یوه‌سته به فه‌رمووده‌كه (هاتنی جبریل به‌شێوه‌ی مرۆڤێك بۆ لای پێغه‌مبه‌ر له‌و كاته‌ی له‌ناو خه‌ڵكه‌كه دانیشتبوو و پرسیاركردنی ده‌رباره‌ی ئیمان‌و ئیسلام بۆ ئه‌وه‌ی خه‌ڵك فێری دینه‌كه‌یان بكات) به دوو شێوه‌ی سه‌ره‌كی هاتووه كه یه‌كێكیان باوه‌ڕهێنان به قه‌ده‌ر وه‌ك پایه‌یه‌كی ئیمان باس دهكاتو شێوه‌كه‌ی تر باسی ناكات. ئه‌وه‌ی جێگه‌ی سه‌رنجه ئه‌و باسه‌ی قه‌ده‌ر، ئیتر قه‌ده‌رێكی باش بێت یان خراپ، لای بوخاری نییه، كه مه‌نهه‌جه‌كه‌ی له وه‌رگرتنی سه‌نه‌د توندتره، به‌ڵكو لای موسلم هه‌یه هه‌رچه‌نده وه‌ك وتمان به‌سه‌رهاته‌كه یه‌ك به‌سه‌رهاته (له‌گه‌ڵ كه‌مێك جیاوازی). ئه‌و به‌شه‌ی فه‌رمووده‌كه لای بوخاری به‌م جۆره‌یه:
فأتاه جبريل ، فقال: ما الإيمان؟ قال: الإيمان أن تؤمن بالله وملائكته وبلقائه ورسله وتؤمن بالبعث (صحيح البخاري، كتاب الايمان، ح 50). له ڕوایهتێكی تریش: أن تؤمن بالله وملائكته وكتبه ورسله ولقائه وتؤمن بالبعث الآخر (صحيح البخاري، كتاب تفسير القرا‌ن، سورة لقمان، ح 4777).
لای موسلم له‌كۆی دوو گێڕانه‌وه دوانیان زیاده‌ی قه‌ده‌ریان هه‌یه:
وتؤمن بالقدر خيره وشرّه (صحیح مسلم، كتاب الایمان، 8 ئه‌م روایهتهش له‌گه‌ڵ چیرۆكی پرسیاركردنی دوو كه‌س له عه‌بدوڵڵا كوڕی عومه‌ر سه‌باره‌ت به‌وانه‌ی ده‌ڵێن قه‌ده‌ر نییه). وتؤمنَ بالقدر كله (كتاب الایمان، 10)، فه‌رمووده‌یه‌كی تریش (كتاب الایمان، 9) باسی قه‌ده‌ری نه‌كردووه.
سه‌رباری ئه‌و گومانه‌ش كه ئه‌و زیاده‌یه دروستی ده‌كات كۆمه‌ڵێك فه‌رمووده دێن، كه هه‌موویان جێگه‌ی گومانن، بۆ ته‌ئكیدكردن له‌سه‌ر قه‌ده‌رو باوه‌ڕهێنان پێی‌و به‌كۆی ئه‌وان قه‌ده‌ر، كه جێگه‌ی ناكۆكی بووه له‌نێوان موسڵمانان، بۆ عه‌قیده زیاد ده‌كرێت.
ئه‌و ده‌قانه‌ش كه گوایه فه‌رمووده‌ن ئاشكرا دیارن له بارودۆخێكی تایبه‌ت هه‌ڵبه‌ستراون، ئه‌ویش بارودۆخی ناكۆكیی فیكریی موسڵمانان، یه‌ك له‌وانه ناكۆكیی نێوان ئه‌وانه‌ی باوه‌ڕیان به قه‌ده‌ر هه‌بوو و ئه‌وانه‌ی باوه‌ڕیان پێی نه‌بوو. ئه‌وه‌ی جێگه‌ی تێبینییه ئه‌وه‌نده‌ی فه‌رمووده له‌دژی قه‌ده‌رییه‌كان (ئه‌وانه‌ی بڕوایان به قه‌ده‌ر نییه) هه‌ڵبه‌ستراون ئه‌وه‌نده له دژی جهبرییهكان (ئه‌وانه‌ی باوه‌ڕیان وایه مرۆڤ هیچ هه‌ڵبژارده‌یه‌كی نییه) دانه‌نراون، به‌ڵكو ئه‌وه‌نده بزانم هیچ فه‌رمووده‌یه‌ك له‌دژیان ههڵنهبهستراوه هه‌رچه‌نده ئه‌وانه‌ی ڕه‌خنه‌یان له قهدهرییهت گرتووه ڕه‌خنه‌یان له جهبرییهتیش گرتووه. له ئه‌نجامی ئه‌و ململانه فیكرییه، كه به‌شێكی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ هۆكاری سیاسی، سه‌یر نییه ئه‌گه‌ر فه‌رمووده‌ی دژ به مێژوو و واقع‌و عهقڵو مه‌نتق هه‌ڵبه‌سترێن وه‌ك ئه‌و ده‌قه‌ی گوایه فه‌رمووده‌یه كه قه‌ده‌رییه‌كان به مه‌جووسی ئوممه‌تی ئیسلام ناو ده‌بات ((القدرية مجوس هذه الأمة إن مرضوا فلا تعودوهم وإن ماتوا فلا تشهدوهم)) . ئه‌گه‌رچیش كه‌سانێك لاوازیان كردووه، به‌ڵام هه‌یشه [2]، وه‌ك ئه‌لبانی ئه‌و فه‌رمووده‌یه به‌هۆی رێگه‌كانی ترییه‌وه به (حه‌سه‌ن)ی داناوه، واته پله‌یه‌ك خوار صهحیحو پله‌یه‌ك سه‌روو لاواز[3]. به‌ڵام ده‌ق (مه‌تن)ی فه‌رمووده‌كه ئاشكرایه كه نه‌ك ته‌نها لاوازه به‌ڵكو هه‌ڵبه‌ستراویشه چونكه زاراوه‌ی قه‌ده‌ری یان قه‌ده‌رییه‌كان له سه‌رده‌مه‌كانی دواتر په‌یدا بوو كه‌چی ده‌بینین فه‌رمووده‌كه ئه‌و زاراوه‌یه به‌كارده‌هێنێت كه كه‌س له سه‌رده‌می خۆی به‌كاری نه‌هێناوه به‌ڵكو داتاشینی سه‌رده‌مه‌كانی دواتر هه‌ر وه‌كو زاراوه‌كانی تر: (الجبریة)، (السبئیة)، (المرجئة)...تاد.
هه‌ر له‌م ڕووه‌شه‌وه ده‌قی تر هه‌یه گوایه فه‌رمووده‌یه ناوی مورجهئهشی هێناوه: ((ما بعث الله تعالى نبيا قط إلا في أمته قدرية ومرجية ان الله لعن القدرية والمرجية على لسان سبعين نبيا - ته‌به‌ڕانی و غه‌یری ئه‌و گێڕاویانه‌ته‌وه‌و ئه‌لبانی ده‌ڵێت سه‌نه‌ده‌كه‌ی لاوازه)).[4]
ئێمه‌ش بۆمان هه‌یه بپرسین: ئه‌گه‌ر ئه‌و فه‌رموودانه تاقمه‌كان (كه دواتر په‌یدا بوون) به‌ناوی خۆیان ناو ده‌به‌ن ئه‌ی بۆچی فه‌رمووده ناوی تاقمهكانو بۆچوونه‌كانی تری نه‌كردووه كه له سه‌رده‌مه نوێكان هاتوون وه‌ك (العلمانیة)و (اللبرالیة)و (الاشتراكیة)، یان تایفه‌كانی جیهانی ئیسلامی (الاسماعیلیة) (البهائیة)و (القادیانیة) تا كۆتایی جۆره‌كان‌و سه‌رده‌مه‌كانیان؟ بێگومان ناوی ئه‌وانه نه‌هاتووه چونكه سه‌رده‌می هه‌ڵبه‌ستنی فه‌رمووده تێپه‌ڕیوه‌و له‌و سه‌رده‌مه ئه‌و تایفانه نه‌بوون بۆیه بۆ نموونه كه‌س ناتوانێت فه‌رمووده‌ی (القادیانیة یان اللبرالیة شرار هذه الامة) هه‌ڵبه‌ستێت. كۆی ئه‌و فه‌رمووده لاوازانه‌ش كه دژ به قهدهرییهته بۆمان ئاشكرا ده‌كات كه ئه‌و ده‌قانه له‌میانه‌ی ململانه‌ی تاقمه‌كان هه‌ڵبه‌ستراون. به‌ڵگه‌یه‌كی ئه‌وه‌ی كه ململانه‌ی فیكری‌و مهزههبیو سیاسی هۆكاری یه‌كه‌می هه‌ڵبه‌ستنی ئه‌و جۆره فه‌رموودانه‌یه ئه‌وه‌یه كه سزای ئاخیره‌ت بۆ تاقمه نه‌یاره‌كان دانراوه وه‌ك ئه‌و فه‌رمووده‌یه‌ی ده‌ڵێت: كه رۆژی قیامه‌ت هاته‌پێش كه‌سێك هاوار ده‌كات: با نه‌یاره‌كانی خودا (یاخود دوژمنانی خودا) هه‌ڵسن ئه‌وانیش قهدهرییهكانن (له -كتاب السنة-ی ابو بكر عمرو بن أبی عاصم هاتووه، ئه‌لبانیش ده‌ڵێت سه‌نه‌ده‌كه‌ی لاوازه).[5]
عه‌قیده وه‌ك رێگه‌یه‌كی كورتی زاڵبوون به‌سه‌ر نه‌یاران
له‌به‌ر ئه‌وه ئاسایی بوو كه‌سانێك فه‌رمووده ههڵبهستنو دوایی هی تریش هه‌ڵبه‌ستن بۆ حه‌ڵاڵكردنی خوێنه‌كه‌یان، وه‌ك چۆن گێڕانه‌وه‌یه‌ك هه‌یه كه گوایه عومه‌ر كوڕی عبدالعزیز سه‌باره‌ت به قه‌ده‌رییه‌كان وتوویه‌تی كه ته‌وبه‌یان پێ بكرێت‌و ئه‌گه‌ر ته‌وبه‌یان نه‌كرد بكوژرێن، كه ئه‌مه هه‌مان قسه‌ی ئیمام مالكه. ئه‌لبانیش ده‌ڵێت سه‌نه‌ده‌كه‌ی صه‌حیحه به‌ڵام (مقطوع)ـه [6]، واته گێڕانه‌وه‌كه فه‌رمووده نییه به‌ڵكو قسه‌ی عومه‌رو مالكه. ئه‌وه‌ش به‌مه‌رجێك غه‌یلانی دیمه‌شقی قه‌ده‌ری بوو و فه‌رمانبه‌رێكی عومه‌ر كوڕی عه‌بدولعه‌زیز بوو و فرۆشتنی موڵكه‌كانی به‌نو ئوممهیهی پێ سپێراردبوو. ئه‌و باوه‌ڕه‌ی غهیلانیش به قه‌ده‌ریه‌ت كرایه بیانوو بۆ كوشتنی غهیلانیش له‌دوای مردنی عومه‌ر، به‌ڵام وه‌ك باسكراوه هۆكاره‌كه‌ی سیاسی بوو ئه‌ویش به‌هۆی ئه‌و كاره‌ی كردبوویو له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كاتی فرۆشتنی ئه‌و كه‌لوپه‌لانه هاواری ده‌كرد: وه‌رن بۆ كه‌لوپه‌لی سته‌مكاران. دیاره ئه‌م نارێكییه (واته عومه‌ر كه خه‌لیفه‌یه‌كی خواناس بوو كاروبار بداته ده‌ستی كه‌سێكی قه‌ده‌ری) وای كردووه بوترێت گوایه غه‌یلان كاتی عومه‌ر ته‌وبه‌ی كردبوو و دوای مردنی گه‌ڕایه‌وه بۆ قهدهرییهت.
ئه‌م نموونه‌یه‌ی قهدهرهمان وه‌رگرت نه‌ك بۆ ئه‌وه‌ی بڕیار بده‌ین قه‌ده‌ر هه‌یه یان نییه، چونكه ئه‌مه مه‌به‌ستی ئه‌م بابه‌ته‌مان نییه، به‌ڵكو بۆ سه‌لماندنی ئه‌وه‌ی چۆن ناكۆكیی فیكریی نێوان موسڵمانان خۆی خنیبووه ناو باوه‌ڕو عه‌قیده‌وه، ئه‌ویش له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئاسانترین‌و كورتترین رێگه بۆ بردنه‌وه‌ی جه‌نگێكی فیكری ئه‌وه‌یه تێكه‌ڵ بكرێت به باوه‌ڕ. مه‌سه‌له‌ی قه‌ده‌ر كێشه‌یه‌كی زۆر گه‌وره‌ی دروست كردبوو، به‌شێكی گه‌وره‌ی هۆكاری ورووژاندنی باسه‌كه‌ش سیاسی بووه ئه‌ویش به‌هۆی سته‌مكاریی به‌نو ئومه‌ییه لهلایهكو ئاژاوه خوێناوییه‌كانی ناو موسڵمانان كه به كوشتنی عوسمان كوڕی عه‌ففان ده‌ستی پێكرد له‌لاكه‌ی تر. هه‌ر له‌میانه‌ی هه‌وڵی بردنه‌وه‌ی جه‌نگ دژی باوه‌ڕی قهدهرییهت په‌نا بۆ هه‌ڵبه‌ستنی فه‌رمووده‌ی دژ به‌و فیكره‌یه برا.
قورئان بڕیارده‌ره له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كێ له قیامه‌ت ڕزگاری ده‌بێت
هه‌ر له‌م ڕوانگه‌یه‌وه ئه‌و فه‌رموودانه‌ی باسی كۆمه‌ڵانێكی ئوممه‌ت ده‌كه‌ن به خراپه‌و ئاكامه‌كه تیاچوونی ئاخیره‌تی بێت جێگه‌ی گومانن چونكه بڕیاری گرنگی له‌م جۆره پێویسته قورئان ڕوونی بكاته‌وه وه‌ك چۆن بۆی ڕوونكردبووینهوه كه ئه‌و به‌شانه‌ی ئه‌هلی كتاب كه له ئاینی ڕه‌سه‌نی خۆیان لایان دابوو كافرن‌و بڕیارێكی وا بۆ فه‌رمووده جێنههێڵراوه. هه‌موو ئه‌وه‌ش چونكه كارێكی زه‌حمه‌ته بڕیاری تیاچوونی ئاخیره‌ت بده‌ین بۆ كه‌سانێك به‌پێی فه‌رمووده‌كان كه لای زۆربه‌ی هه‌ره زۆری زانایان فه‌رمووده (ظني الثبوت)ـه، واته ئه‌گه‌رچی سه‌نه‌دی صه‌حیح بێت‌و هیچ (علة)و (شذوذ)ی نه‌بێت به‌ڵام هێشتا ناتوانین بڵێین سه‌د له سه‌د پێغه‌مبه‌ر به‌ڕاستی وتوویه‌تی. پێویسته بڕیاری له‌و جۆره له قورئان وه‌ربگرین كه قورئان (قطعي الثبوت)ـه واته سه‌د له سه‌د باوه‌ڕمان به‌وه هه‌یه له خواوه هاتووه‌و به‌هه‌مان دهقو بێ ده‌ستكاری. ئه‌وه‌نده‌ش به‌س نییه بڕیاری له‌و جۆره‌ش (واته ئاكامی ئاخیره‌ت بۆ كه‌سێك یان تاقمێكی دیاریكراو) له قورئان هاتبێت به‌ڵكو پێویسته سه‌د له سه‌د له ته‌فسیری ئه‌و ئایه‌تانه دڵنیا بین كه ته‌نها یه‌ك ته‌فسیر هه‌ڵده‌گرن واته (قطعى الدلالة) بن.
هه‌ر سه‌باره‌ت به نموونه‌كه‌ی خۆشمان، واته قه‌ده‌ر، هیچ شتێكمان نییه له قورئان (قطعى الدلالة) بێت كه قه‌ده‌ر هه‌یه یان نییه، بۆیه ئه‌وانه‌ی باوه‌ڕیان به قه‌ده‌ر هه‌یه‌و ئه‌وانه‌ی باوه‌ڕیان پێی نییه له‌سه‌ر یه‌ك زه‌وی ده‌وه‌ستن كه زه‌ویی بۆچوونه نه‌ك باوه‌ڕ. به‌م جۆره‌ش باوه‌ڕی هه‌ردوو لایه‌نه ناكۆكه‌كه باوه‌ڕ نییه به‌ڵكو بۆچوون‌و ئیجتهادی مرۆڤه.
یه‌كێكیش له پێداویستییه‌كانی ڕزگاركردنی عه‌قیده ئه‌وه‌یه فه‌رمووده‌ی ئاحاد [7] له بواری عه‌قیده قبووڵ نه‌كرێن، ئه‌ویش به‌پێی ئه‌و ڕاستییه ساده‌یه‌ی كه نه دین‌و نه عه‌قڵ قبووڵی ئه‌وه ناكات فه‌رمووده‌یه‌كی ئاحادی تایبه‌ت به مه‌سه‌له‌یه‌كی ئیمان چاره‌نووسی مرۆڤمان بۆ ده‌ستنیشان بكات كه بۆ به‌هه‌شت بچێت یان بۆ دۆزه‌خ. به‌كورتی: به‌پاڵ مه‌ترسیی ئه‌وه‌ی فه‌رمووده هه‌ڵبه‌سترێن بۆ بڕیاردان له‌و مه‌سه‌لانه‌ی موسڵمان له‌باره‌یانه‌وه به‌توندی ناكۆك بوون، جێگه‌ی مه‌ترسییه فه‌رمووده خۆی وه‌ك ده‌قێكی (ظني الثبوت) بڕیارده‌ر بێت له‌و مه‌سه‌لانه، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر به فه‌رمووده‌یه‌كی صه‌حیحیش ناوبرابێت.
فراوانكردنی عه‌قیده‌و به‌رته‌سككردنی ڕزگاربووان
لێكۆڵینه‌وه‌و موناقه‌شه‌ی سه‌ده یه‌كه‌مه‌كانی مێژووی ئیسلام له‌باره‌ی عه‌قیده‌وه دوو ئه‌نجامی دژ به‌یه‌كیان لێی دروست بوون ئه‌وانیش فراوانكرنو بهرتهسككردن. مه‌به‌ستم له فراوانكردن ئه‌وه‌یه بواری عه‌قیده شتی زۆری بۆ زیادكرا، ئه‌نجامی ئه‌و فراوانكردنهش بهرتهسككردن بوو واته قۆرخكردنی باوه‌ڕی دروست بۆ تاقمێكی دیاریكراوی ئوممه‌ت. به‌واتایه‌كی تر ئه‌و تاقمانه‌ی كه زیادكردنی پایه‌و مه‌رجه‌كان ئیمانیان پیاده‌كرد (=فراوانكردن) وایان كرد تاقمی زۆری تری نه‌یارانیان له بازنه‌ی ئیمان (یان ئیمانی دروست) دهربهێنرێنو ته‌نها تاقمه‌كه‌ی خۆیان بمێننه‌وه (=بهرتهسككردن). ئه‌م چالاكییه‌ی فراوانكردنهش به یه‌ك جار‌و له‌پڕ ئه‌نجام نه‌درا به‌ڵكو وردهوردهو له‌میانه‌ی ناكۆكیی نێوان تاقمه‌كان. بهرتهسككردن گه‌یشته ئه‌و حاڵه‌ته‌ی ته‌نها یه‌ك تاقم به ڕزگاربوو بزانرێت (الفرقة الناجية)و ئه‌مه لوتكه‌ی ناكۆكیی مه‌زهه‌بی بوو كه ته‌نها یه‌ك لوتكه له‌و به‌رزتر هه‌بوو ئه‌ویش شه‌ڕی مه‌زهه‌بی.
گواستنه‌وه‌ی ناكۆكیی تاقمه‌كان بۆ ناكۆكیی له عه‌قیده
هۆكارێكی گرنگی ئه‌و زاڵبوونه‌ی فیكر‌و بۆچوونی به‌شه‌ری كه ده‌مامكی له‌خۆی نا و خوی وه‌كو عه‌قیده پیشان دا ئه‌وه‌یه كه پێشتر باسمان كرد ئه‌ویش ناكۆكیی فیكریی نێوان موسڵمان، واته ناكۆكیی فیكری به‌ڕێگه دروسته‌كه‌ی نه‌ڕۆشت كه وه‌كو جیاوازیی بۆچوون بمێنێته‌وه به‌ڵكو زۆر ته‌ئكید له‌سه‌ر ئه‌و فیكره كرا به‌جۆرێك كرایه عه‌قیده.
ئه‌وانه زۆرن كه ته‌نگه‌تاو ده‌بن به هه‌بوونی كه‌سێكی موخالیفی فیكری خۆیان. مرۆڤیش بۆی هه‌یه په‌نا بۆ ئاسانترین چاره‌سه‌ر به‌رێت ئه‌ویش ناكۆكیی له‌گه‌ڵ نه‌یاره‌كان بكرێته ناكۆكی له‌گه‌ڵ خودی ئیسلام‌و به‌م شێوه‌یه ده‌ركردنی ناكۆكییه‌كه له بواری فیكری شه‌خسییه‌وه بۆ بواری ئیمانی هه‌موو موسڵمانان.
ناكۆكییه شهخسییهكانو ئه‌و ناكۆكییه‌ی نێوان تاقمه‌كان له هه‌ندێك حاڵهتو لای هه‌ندێك كه‌س باره‌كه ده‌گه‌یه‌ننه قۆناغی ته‌كفیر، به‌ڵام له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ته‌كفیری موخالیف به‌پێی بۆچوونی مرۆڤه‌كان ناكرێت پێویست ده‌كات مه‌سه‌له‌كه بخرێته قاڵبی باوه‌ڕ نه‌ك بۆچوون‌و ئیجتهاد. زۆر جار ناكۆكییه‌كه ده‌گاته سنووری ئیسقان شكاندن‌و جاری واشه قسه‌و به‌ڵگه‌ی سه‌یرو سه‌مه‌ره ده‌كرێن. تێخنینی ئیمان له‌ناو مه‌سه‌له‌كانی ناكۆكی ته‌نانه‌ت ده‌گاته بابه‌تی فیقهی وه‌ك چۆن تهححاوی (الطحاوي) كه ئیمامێكی دیاره نامیله‌كه‌یه‌كی له‌باره‌ی عه‌قیده‌وه هه‌یه كه به عه‌قیده‌ی تهحاویه ناسراوه‌و كه هه‌رچه‌نده شتی دروستی له‌خۆ گرتووه به‌ڵام گیانی ناكۆكی وای كردووه مه‌سه‌له‌یه‌كی فیقهیی وه‌ك (المسح علی الخفین) بكاته به‌شێك له‌و عه‌قیده‌یه.[8]
مرۆڤیش لای سه‌یر ده‌بێت چۆن مه‌سه‌له‌یه‌كی فیقهی جێگه‌ی خۆی له‌ناو نامیله‌كه‌یه‌كی بچووك ده‌كاته‌وه‌و له‌ناو سه‌دان مه‌سه‌له‌ی فیقهی جێگه‌ی خۆی له‌ناو عه‌قیده ده‌كاته‌وه. سهرسوڕمانهكهش ئه‌و كاته لاده‌چێت كه ده‌زانین خهوارجو شیعه باوه‌ڕیان به دروستیی مه‌سح له‌سه‌ر پێڵاو نه‌بوو. [9] به‌واتایه‌كی تر ناكۆكیی مهزههبیو سیاسی هۆی ئه‌وه بووه مه‌سه‌له‌یه‌كی فیقهیی بچووك ببێته بابه‌تێكی عه‌قیده‌یی، [10] هه‌ر بۆیه‌و بۆ ته‌ئكیدكردنی ئه‌و جیابوونه‌وه‌یه‌ی تاقمه‌كان مه‌سح لای هه‌ندێك ته‌نانه‌ت باشتره له شتنی پێ، وه‌ك (ابن المنذر) كه ده‌ڵێت: خیلافێكی نێوان زانایان هه‌بووه كه ئایا كامیان باشتره (كاتێك مرۆڤ خوففی له‌پێ بێت): مه‌سحیان له‌سه‌ر بكات یان دایانكهنێتو پێی بشوات. ئه‌ویش ده‌ڵێت: لای من باشتره مه‌سحیان له‌سه‌ر بكات ئه‌ویش له‌به‌ر ئه‌هلی بیدعه له خهوارجو ڕه‌وافز كه تانه‌یان له مه‌سح دابوو.[11] دیاره هه‌ر له‌به‌ر ئه‌وه‌شه ئیبنو ته‌یمیه، هه‌ر وه‌كو تهححاوی، ده‌یخاته ناو مه‌سه‌له‌كانی عه‌قیده.[12] هه‌روه‌ها له‌ناو شێخه سه‌له‌فییه‌كانی ئه‌م سه‌رده‌مه ئه‌وه ره‌ت نه‌كراوه‌ته‌وه، بۆ نموونه شێخ بن باز له ته‌علیقه كورته‌كانی له‌سه‌ر عه‌قیده‌ی تهححاوی قبووڵی كردووه‌و هیچی له‌باره‌وه نه‌وتووه.[13] صالح الفوزانیش له تهعلیقهكانی خۆی پاساوی ئه‌وه ده‌هێنێته‌وه كه موبته‌دیعه‌كان ئینكاریان كردووه‌و ئه‌هلی سوننه‌ت جێگێریان كردووه.[14]
ئه‌سڵی كێشه مه‌زهه‌بییه‌كان سیاسییه
به‌ڵام ئه‌گه‌ر مه‌سه‌له‌یه‌كی فیقهیی بچووك له‌به‌ر ئه‌وه‌ی جێگه‌ی ناكۆكیی نێوان تاقمه‌كان بووه بخنرێته ناو بابه‌ته‌كانی عه‌قیده‌و ئه‌وه نه‌بێته كێشه‌یه‌كی گه‌وره، ئه‌وا بابه‌تی تر هه‌ن كه كێشه‌یه‌كی زۆر گه‌وره‌و به‌رده‌وامیان به‌دواوه بوو وه‌ك ئه‌وه‌ی پێشتر باسمان كرد سه‌باره‌ت به ناكۆكیی سیاسی. نموونه‌یه‌كی تریش مه‌سه‌له‌ی ئیمامه‌تی عه‌لی كوڕی ئه‌بو تاڵیبه كه شیعه باوه‌ڕهێنان به وه‌سیه‌ت (واته وه‌سیه‌تی پێغه‌مبه‌ر بۆ عه‌لی كه ببێته خه‌لیفه‌ی دوای خۆی)و وه‌لایه‌تی عه‌لی ده‌كه‌نه به‌شێك له ئیمان‌و ئیسلام. نموونه له‌و باره‌یه‌وه زۆره‌و ته‌نها دوو گێڕانه‌وه له كتێبی (الكلینی) كه به بوخاریی شیعه ناسراوه ده‌هێنینه‌وه.
له گێڕانه‌وه‌یه‌ك كه‌سێك له جه‌عفه‌ر ئهلصادق له‌باره‌ی ئیمانه‌وه ده‌پرسێت ئه‌ویش گوایه چه‌ند شتێكی بۆ ده‌ژمێرێت وه‌ك شایهتمانو نوێژ‌و زه‌كات‌و رۆژوو و حه‌ج ئینجا (و وَلايةُ ولينا وعداوةُ عدونا والدخول مع الصادقينَ).[15] له گێڕانه‌وه‌یه‌كی تر گوایه ئهلصادق ده‌ڵێت ئیسلام له‌سه‌ر پێنج شت بینات نراوه: نوێژ‌و زه‌كات‌و رۆژوو و حهجو وه‌لایه‌ت.[16] شتی زۆری تریش هه‌ن بۆ به‌ستنه‌وه‌ی ئیمان‌و ئیسلام به وه‌لایه‌تی عهلیو نه‌وه‌كانی. ئه‌و وه‌لایه‌ته سه‌ره‌تا سیاسی بووه‌و دژایه‌تیكردنی ئومه‌وییه‌كان بوو (وه‌ك چۆن خه‌ڵكی زۆری سوننه‌ش هه‌بوون دژایه‌تیی ئومهوییهكانیان ده‌كرد له‌به‌ر ئه‌وه‌ی سته‌مكار بوون) به‌ڵام دواتر بووه بابه‌تێكی مهزههبیو ئیمانی. هه‌ر ئه‌و سته‌مكارییه‌ی ئومه‌وییه‌كان هه‌روه‌ها ئه‌و شه‌ڕو ئاشووبانهی تووشی ئوممه‌ت ببوون هۆكار بوون بۆ ورووژاندنی مه‌سه‌له‌ی قه‌ده‌رو ئازادیی هه‌ڵبژاردن وه‌ك له پێشتر باسمان كرد‌و هه‌ندێك لێكۆڵه‌ره‌وه ده‌ركیان پێكردبوو.
ئه‌م نموونانهو نموونه‌ی تری تاقمه ئیسلامییه‌كانی ئه‌و سه‌رده‌مانه ده‌یسه‌لمێنن كه سه‌ره‌تای كێشه‌كان سیاسی بوون نه‌ك عهقیدهییو فیكری‌و دواتر ئه‌و مه‌سه‌لانه خنرانه ناو بابهتهكان عه‌قیده، هه‌ر بۆیه هه‌ڵه‌یه‌كی زۆر گه‌وره‌یه ئه‌و ته‌رحه عه‌لمانییه‌ی كه ده‌یه‌وێت كێشه‌كان له سنووری سیاسه‌ت بهێڵرێنهوهو له بواری ئاین ده‌ربكرێن گوایه كێشه‌ی ئاینی مه‌ترسیداتره به‌ڵام كێشه‌ی سیاسی ئه‌هوه‌نتره. به‌بۆچوونی خۆمان ململانه‌ی سیاسی ئه‌سڵی گۆڕینی ناكۆكیی ئاینی‌و مه‌زهه‌بییه بۆ ناكۆكییه‌كی توندوتیژ تا ده‌گاته جه‌نگی ئاینی‌و مه‌زهه‌بی. ئه‌وه‌ش ته‌نانه‌ت بۆ مه‌سیحییه‌ت ڕاسته كه جه‌نگی مه‌زهه‌بیی هه‌وڵه‌كانی كه‌نیسه‌ی كاسۆلیكیی بۆ هێشتنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی خۆی له‌پشته‌وه بوو.
سته‌مكاری هۆكاری ئه‌و كێشه سیاسییانهشه كه په‌لیان هاویشت بۆ كێشه‌و ململانه‌ی مه‌زهه‌بی چونكه له كه‌شوهه‌وای سته‌مكاری تیۆری سیاسی له‌دایك ده‌بن وه‌ك چۆن له رۆژئاوا ده‌یبینین كه تیۆره سیاسییه جۆراوجۆره‌كان له سه‌رده‌مه‌كانی ستهمكاریو كێشه سیاسییه‌كان سه‌ریان هه‌ڵدا به‌ڵام ئێستا كه ئه‌و سته‌مكارییه به‌و جۆره‌ی ئه‌وسا نه‌ماوه رۆژئاوا وه‌كو نه‌زۆك وایه سه‌باره‌ت به تیۆری سیاسی، مه‌گه‌ر ئه‌و تیۆرانه‌ی كه ململانه‌ی رۆژئاوا‌و رۆژهه‌ڵات ده‌كه‌نه بابه‌تی خۆیان.
له‌به‌ر ئه‌مه‌ش دیاره كه‌مكردنه‌وه‌ی بابه‌ته‌كانی عه‌قیده چه‌ند گرنگه؛ كاتێك عه‌قیده‌و ئیمان له چه‌ند بابه‌تێكی كه‌م سنووردار بكه‌ین نه‌ك ته‌نها هۆكاره سیاسییه‌كانی پشتی ئه‌و ناكۆكییه عهقیدهییانه له عه‌قیده دوورده‌خه‌ینه‌وه به‌ڵكو هه‌روه‌ها رێگه‌ش ده‌گرین له‌به‌رده‌م به‌كارهێنانی عه‌قیده بۆ مه‌به‌ستی سیاسی.
فیكر‌و لێبورده‌یی
به‌م جۆره‌ش هه‌موو مه‌سه‌له‌كانی عه‌قیده وه‌ك قه‌ده‌رو ته‌فسیركردنی ئهسمائوسیفات... تاد ده‌بوایه به‌شێك بوونایه له فیكر یان بۆچوون كه خاوه‌نه‌كه‌یان پێیان كافر نابێت، به‌م پێیه‌ش كه قسه‌كان له‌باره‌ی بۆچوونی مرۆڤ بن مرۆڤه‌كان زۆرتر له‌وه نزیك ده‌بنه‌وه كه بۆچوونی جیاواز قبووڵ بكهنو دوورتر بن له فیتنه‌و ئاژاوه.
ئه‌م قبووڵنهكردنهی بۆچوونی موخالف به‌و پێیه كه ئه‌وه بۆچوون نییه به‌ڵكو دینه له بوارێكی تریش هه‌بوو ئه‌ویش بواری فیقهـ كه ده‌بوایه بواری نموونه‌ییی بووایه بۆ بۆچوونه دژ به یه‌كه‌كان به‌ڵام له‌و بواره‌ش ده‌مارگیری بۆ ئیمامه‌كان هه‌بوو له‌و حاڵه‌ته‌ی شوێنكه‌وته‌كانیان وه‌كو دین ته‌ماشای بۆچوونه فیقهییهكانی ئه‌و ئیمامانه‌یان دهكردو هه‌ر كه‌سێك لێیان لا بدات گوناهبار ده‌بێت. نه‌ك ته‌نهاش عه‌وامی خه‌ڵك وایان بیرده‌كرده‌وه به‌ڵام هه‌روه‌ها زۆرێك له فه‌قیهه ده‌مارگیره‌كان كه موقهلـلیدی ئیمامه‌كانی خۆیان بوون.
سوودی ئازادكردنی عه‌قیده بۆ بانگه‌واز بۆ ئیسلام
ئه‌م ته‌رحه سوودێكی گه‌وره‌ی هه‌یه بۆ غه‌یری موسڵمانان. چونكه ئه‌وانه‌ی حه‌ز به موسڵمان بوون ده‌كه‌ن چه‌ند بیروباوه‌ڕێك ڕووبه‌ڕوویان ده‌بێته كه بۆیان هه‌زم ناكرێت وه‌ك چۆن ئاڵۆزیی عه‌قیده‌ی مهسیحیو ناكۆكیی تاقمه مه‌سیحییه‌كانیان پێ هه‌زم ناكرێت. كه‌سێك حه‌زی به ئیسلامه ده‌بینێت چۆن هه‌ر تاقمێك ئه‌وانی تر به گومڕا دهزانێتو ناكۆكییه‌كه‌ی خۆی له‌گه‌ڵیان ده‌خاته خانه‌ی عه‌قیده، به‌ڵام ئه‌گه‌ر ئیسلامێك به غه‌یری موسڵمانان پێشكه‌ش بكه‌ین كه ئه‌و بابه‌تانه ده‌خاته خانه‌ی فیكر ئه‌و كاته نه‌ك ته‌نها له‌و ناكۆكییه دووریان ده‌خه‌ینه‌وه كه ده‌بێته هۆی ناشیرینكردنی ئیسلام لایان به‌ڵكو له‌هه‌مان كات شتێكیان پێشكه‌ش ده‌كه‌ین كه له كه‌لتووری خۆیان پێی ڕاهاتوون، به‌تایبه‌تیش رۆژئاواییه‌كان، ئه‌ویش كه زۆر بوار هی فیكر‌و بۆچوونی جیاوازه نه‌ك عه‌قیده. یه‌كێكیش له‌و كاره‌ساتانه‌ی به‌ر ئیسلام له رۆژئاوا كه‌وتوون ئه‌وه‌یه تاقمه ناكۆكه‌كان كاتێك ده‌بینن كه‌سێكی ئه‌و وڵاته بۆته موسڵمان هه‌ندێكیان ده‌گه‌نه لای‌و ده‌ست ده‌كه‌ن به وریاكردنه‌وه له تاقمه‌كانی تر‌و له كه‌سانی تری موسڵمان‌و پێی ده‌ڵێن ئاگات له فڵان كه‌س بێت چونكه ئه‌وه باوهڕهكهیهتیو فڵان تاقم ئه‌وه باوهڕهكهیانو خۆت به‌دوور بگره لێیان، ئه‌نجامه‌كه‌ش ئه‌وه‌یه ئه‌و كه‌سه تازه موسڵمانبووه واز له ئیسلام ده‌هێنێت چونكه وا بیر ده‌كاته‌وه كه به بهرزیو دروستیی ئیسلام خه‌ڵه‌تابوو، یان به‌لای كه‌مه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی خۆی له‌و سه‌ریه‌شه‌یه ڕزگار بكات.
ئه‌م بابه‌ته له گۆڤاری (خاڵ) بڵاوكراوه‌ته‌وه، ژماره 3 – شوباتی 2016.
په‌راوێز
1- سنن ابي داود، كتاب السنة، باب في القدر، ح4691، مجلد 7، ص77.
2- بۆ نموونه ئیمام ئیبنو حه‌زمی ئه‌نده‌لوسی: الفصل في الملل والاهواء والنحل، ج3، ص292 ئه‌ویش بۆ گێڕانه‌وه‌یه‌كی تر: القدریة والمرجئة مجوس... تا. له نوێكانیش شوعه‌یب ئهڕنائووت كه ده‌ڵێت: ئیسناده‌كه‌ی لاوازه: سنن ابي داود، كتاب السنة، باب في القدر، ح4691 (مجلد 7، ص77). كێشه‌كه‌شی ئه‌وه‌یه ابو حازم سلمه بن دینار له عبدالله كوڕی عمر ده‌یگێڕێته‌وه به‌ڵام ابو حازم فه‌رمووده‌ی له ابن عمر نه‌بیستووه.
3- ظلال الجنة في تخريج السنة، ج1، 338، ص149-150، ئاماژه‌ش بۆ ئه‌وه ده‌كات له: (شرح العقيدة الطحاوية، ص273)، هه‌روه‌ها صحيح سنن ابي داود ، مجلد3،، 4691، ص143، هه‌روه‌ها صحيح الجامع الصغير وزيادته، مجلد 2، ح 4442.
4- الالباني، ظلال الجنة، 325، ص142-143.
5- الالباني، ظلال الجنة، ج1، 336، ص148-149.
6- ظلال الجنة، ج1، 199، ص88.
7- فه‌رمووده‌ی ئاحاد: ئه‌وه فه‌رمووده‌یه‌یه كه موته‌واتر نییه. موته‌واتر ئه‌و فه‌رمووده‌یه‌یه كه له چینه‌كانی سه‌نه‌ده‌كه ژماره‌یه‌كی زۆر گێڕاویانه‌ته‌وه‌و رێی تێ ناچێت هه‌موویان له‌سه‌ر هه‌ڵبه‌ستنی فه‌رمووده‌كه ڕێككه‌وتبن. ژماره‌كه‌ش فه‌رمووده‌ی (مه‌شهوور) دیاری ده‌كات كه ئه‌مه‌یان له دوو كه‌س زیاتر (یان له سێ كه‌س زیاتر) له‌هه‌ر چینێكی سه‌نه‌ده‌كه گێڕاویانه‌ته‌وه به‌ڵام ژماره‌كه ناگاته ژماره‌ی ته‌واتر له زۆری. مه‌شهوور جۆرێكی ئاحاده، دوو جۆری تریشی هه‌یه: عه‌زیز كه گێڕه‌ره‌وه‌كان له‌هه‌ر چینێكی سه‌نه‌ده‌كه له دوو كه‌س كه‌متر نه‌بن (یان سێ كه‌س بن)و نه‌گه‌نه ژماری مه‌شهوور، سێیه‌میشیان غه‌ریبه كه گێڕهڕهوهكان یه‌ك كه‌سن. به‌شێكی ئه‌م جیاكردنه‌وه‌یه له: السيوطي، تدريب الراوي، ج1، ل 621 و 632. وه‌ك ئاشكرایه زانایان یه‌كده‌نگ نین له‌سه‌ر ئه‌و بهشكردنهو وه‌ك چۆن یه‌كده‌نگ نین له‌سه‌ر زۆرێك له مه‌سه‌له‌كانی سه‌ر به زانستی فه‌رمووده.
8- متن العقيدة الطحاوية، ص25. ب ه‌پێی چه‌ند فه‌رمووده‌یه‌كی صه‌حیح (بوخاری‌و موسلمو غه‌یری ئه‌وان) كه ئه‌گه‌ر مرۆڤ به ده‌ستنوێژه‌وه پێڵاوی له‌پێ كرد ده‌توانێت له‌جیاتی قاچ شتن له‌كاتی ده‌ستنوێژ به ده‌ستی ته‌ڕه‌وه پێڵاوه‌كه‌ی بسڕێته‌وه ئه‌ویش شه‌و و ڕۆژێك بۆ كه‌سێك له‌ناو شوێنی خۆی بێت‌و سێ شه‌و و سێ رۆژ بۆ كه‌سێكی موسافر.
9- وه‌كو نموونه له‌سه‌ر ئه‌وه بڕوانه: الشوكاني ، نيل الاوطار، مجلد 1، ص 509. شه‌وكانی باسی ئه‌وه ده‌كات كه گێڕانه‌وه‌كانی هه‌ندێك هاوه‌ڵ دژ به مه‌سح گێرانه‌وه‌ی دروست نین، هه‌مان سه‌رچاوه‌و لاپه‌ڕه. له‌لایه‌كی تره‌وه السقاف، كه نه‌یارێكی سه‌له‌فییه‌ته، ده‌ڵێت كه خیلاف له‌ناو هاوه‌ڵان هه‌بووه ده‌رباره‌ی ئه‌م مه‌سه‌له‌یه‌و قسه له‌باره‌ی ئه‌و گێرانه‌وانه ده‌كات؛ حسن بن علي السقاف، صحيح شرح العقيدة الطحاوية، ص 643 به‌دواوه.
10- نه‌وه‌كو واشی بۆ بچین كه مه‌به‌ستی تهححاوی له عه‌قیده جیاوازی بیروبۆچوونه نه‌ك بیروباوه‌ڕ، تهححاوی له سه‌ره‌تای نامیلكه‌كه‌ی ده‌ڵێت: ئه‌مه عه‌قیده‌ی ئه‌هلی سوننهتو جه‌ماعه‌ته له‌سه‌ر مه‌زهه‌بی ئه‌بو حه‌نیفه (ناوی دوو قوتابیی ئه‌ویش ده‌نووسێت)و ئه‌وه‌ی باوه‌ڕیان پێیه‌تی سه‌باره‌ت به ئوسووڵی دین (متن العقيدة الطحاوية، ص7). ئوسووڵی دینیش جیاوازییه فیقهییه‌كان ناگرێته‌وه.
11- الشوكاني، نيل الاوطار، مجلد 1، ص 508.
12- ابن تيمية، الفتوى الحموية الكبرى، مجموع فتاوى شيخ الاسلام احمد بن تيمية، مجلد 5، مجمع الملك فهد لطباعة المصحف الشريف، المدينة، 1424-2003، ص 78.
13- تعليقات الشيخ ابن باز على متن العقيدة الطحاوية، فقرة 76.
14- صالح الفوزان، التعليقات المختصرة على متن العقيدة الطحاوية، ص 186.
15- محمد بن يعقوب الكليني، الكافي، مجلد 2، باب دعائم الاسلام، ح2.
16- الكليني، الكافي، مجلد 2، باب دعائم الاسلام، ح1 و 3، ص18.
سه‌رچاوه
-صه‌حیحی بوخاری، صه‌حیحی موسلم، به چاپی جیاواز.
-ابو داود، سليمان بن الاشعث السجستاني، سنن ابي داود، تحقيق شعيب الارناؤوط، محمد كامل قره بللي، عبداللطيف حرزالله، دار الرسالة العالمية، دمشق، ط1، 1430-2009.
-الالباني، محمد ناصرالدين، صحيح وضعيف سنن ابي داود، مكتبة المعارف، الرياض، ط1 للطبعة الجديدة، 1419-1998.
-الالباني ،محمد ناصرالدين، ظلال الجنة في تخريج السنة (كتاب السنة للحافظ ابي بكر عمرو بن أبي عاصم الضحاك بن مخلد الشيباني المتوفي في 287 هـ ومعه ظلال الجنة في تخريج السنة)، المكتب الاسلامي، ط1، 1400-1980.
-ابن حزم الاندلسي، ابو محمد علي بن حزم، الفصل في الملل والاهواء والنحل، تحقيق د. محمد ابراهيم نصر و د. عبدالرحمن عميرة، دار الجيل، بيروت، ط 2، 1416-1996.
-السيوطي، جلال الدين، تدريب الراوي في شرح تقريب النواوي، تحقيق ابو قتيبة نظر محمد الفاريابي، بيروت، مكتبة الكوثر، الرياض، ط2، 1415،.
-الطحاوي،أحمد بن محمد، أبو جعفر ، متن العقيدة الطحاوية، دار ابن حزم، بيروت، ط1، 1416-1995.
-الفوزان، الدكتور صالح بن فوزان بن عبدالله، التعليقات المختصرة على متن العقيدة الطحاوية، دار العاصمة، د.ت.
-بن باز، عبدالعزيز، تعليقات الشيخ ابن باز على متن العقيدة الطحاوية، نسخة الكترونية.
-الشوكاني، محمد بن علي بن محمد، نيل الاوطار من اسرار منتقى الاخبار، تحقيق وتعليق ابو معاذ طارق بن عوض، دار ابن القيم، الريلض، دار ابن عفان، القاهرة، ط1، 1426-2005.
-السقاف، حسن بن علي، صحيح شرح العقيدة الطحاوية، ط4، دار الامام الرواس، بيروت، 1428-2007.
-الكليني، محمد بن يعقوب، الاصول من الكافي، دار الكتب الاسلامية، طهران، 1365 هجرية شمسية (1986م).
03-06-2016
www.zagros.org/kurdish-freeingmuslims-2016-06-03-214851
665 جار بینراوه
|
<urn:uuid:bc387036-138f-471b-8789-71f3d9ecbdfa>
|
CC-MAIN-2017-13
|
http://www.zagros.org/kurdish-freeingmuslims-2016-06-03-214851
|
2017-03-25T05:44:04Z
|
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2017-13/segments/1490218188824.36/warc/CC-MAIN-20170322212948-00236-ip-10-233-31-227.ec2.internal.warc.gz
|
ckb
| 0.983494 |
Arab
| 30 |
{"ckb_Arab_score": 0.983493983745575, "sdh_Arab_score": 0.011709863319993019}
|
سەرۆکی تورکیا بەڵێنی داوە هێزەکانی لەشکر و ئاسایشی وڵاتەکەی بەبێ وچان بەردەوام بن لە شەڕی دژی پارتی کرێکارانی کوردسـتان (پەکەکە).
ڕەجەب تەیب ئەردۆغان ئەمڕۆ پـێـنجشەممە لە ڕاگەیاندنێـکیدا بەبۆنەی ساڵی نوێـیەوە گوتی هێزەکانی لەشکر و ئاسایش بست بە بستی خاکی وڵاتەکە لە ئەندامانی پەکەکە پاکدەکەنەوە، وە بەردەوام دەبن لە ئۆپەراسیۆنەکانیان بۆ لەناوبردنیان."
جەختی لەوەش کرد وڵاتەکەی ئەو سەرچاوە و توانایەی هەیە بۆ مامەڵەکردن لەگەڵ شەڕی پەکەکەدا. ئاماژەی بۆ ئەوە کرد لە ماوەی سـاڵی 2015 نزیکەی 3100 ئەندامی پەکەکەیان لە ناوەوە و دەرەوەی تورکیا کوشتووە.
حکومەتی تورکیا لە مانگی حەوتەوە ڕایگەیاند شەڕی داعش و پەکەکە لە یەک کاتدا دەکات، بەڵام هەتا ئێستا لە هێرشەکانی سنگی خستووەتە سەر پەکەکە. ناوچە کوردیـیەکانیش دووچاری توندوتیژیـیەک بوونەتەوە کە لەوەتای ساڵانی نەوەدەکانەوە ڕەوشی وەها خراپـیان بەخۆیانەوە نەدیوە.
|
<urn:uuid:5d7909af-8232-4199-afb6-72aa23c0a535>
|
CC-MAIN-2017-13
|
http://www.dengiamerika.com/a/erdogan-pkk/3125785.html
|
2017-03-23T08:27:25Z
|
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2017-13/segments/1490218186841.66/warc/CC-MAIN-20170322212946-00174-ip-10-233-31-227.ec2.internal.warc.gz
|
ckb
| 0.928566 |
Arab
| 14 |
{"ckb_Arab_score": 0.9285658001899719, "sdh_Arab_score": 0.03694671392440796, "hac_Arab_score": 0.034473564475774765}
|
ژێدەرکراوە
(ژێدەرکراوە Open source)
پێناسە[دەستکاری]
مێژوو[دەستکاری]
دۆزی ژێدەرکراوە و سەربەست کردنی سەرچاوەکان لە پێش دروستبوونی کۆمپیوتەرەوە بوونی ھەبووە. ھاوبەشی کردنی سەرچاوەکان و تێکەڵ کردنیان کردەیەک بووە لە بواری زانستیدا لە مێژەوە بوونی ھەیە.
دەستپێشخەری ژێدەرکراوە Open Source Initiative[دەستکاری]
ڕێکخراوێکی خۆبەخشانەیە، ساڵی ١٩٩٨ دامەزراوە، کاری فێرکردن، ناساندن و بانگھێشتکردنی بۆ ژێدەرکراوە و ڕێکخستنی کۆمەڵە دروستکراوەکانی تایبەت بەژێدەرکراوە لە ئەستۆ گرتووە. یەکێک لە کارەگرنگەکانی ئەم ڕێکخراوە پێناسکردن و دانانی ڕێگەچارەی باشە بۆ برەودانی ژێدەرکراوە، ھەروەھا ڕێپێدانی کاری بازرگانی و دروستکردنی پردی دڵنیایی نێوان بەکارھێنەران و پەرەپێدەران و حکومەتەکان.
|
<urn:uuid:6f1bec3d-9420-4f15-938d-867ac56bfec3>
|
CC-MAIN-2017-13
|
https://ckb.wikipedia.org/wiki/%DA%98%DB%8E%D8%AF%DB%95%D8%B1%DA%A9%D8%B1%D8%A7%D9%88%DB%95
|
2017-03-25T07:57:36Z
|
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2017-13/segments/1490218188891.62/warc/CC-MAIN-20170322212948-00214-ip-10-233-31-227.ec2.internal.warc.gz
|
ckb
| 0.994107 |
Arab
| 78 |
{"ckb_Arab_score": 0.9941067695617676}
|
وەزیری بەرگری ئەمەریکا ڕایگەیاند وڵاتەکەی 600 سەربازی دیکە ڕەوانەی عێراق دەکات تاوەکو یارمەتی هێزەکانی عێراق بدەن لە ڕزگارکردنی شاری موسڵ.
ئاشتن کارتەر دوێنێ چوارشەممە لە شاری ئەلبوکێرکی ویلایەتی نیو مەکسیکۆ ئەمەی بۆ پەیامنێران ڕاگەیاند و گوتی ئەرکی ئەم سەربازانە مەشق و ڕاهێنان بە هێزە عێراقیـیەکان دەبێت لەگەڵ کاری ڕاوێژکاری و پـێشکەشکردنی زانیاری و پاڵپشـتی لۆجستی.
جەختی لەوەش کرد ڕۆڵی سەرەکی ئەم هێزە یارمەتیدانی هێزە ئاسایشیـیەکان عێراق و پـێشمەرگە دەبێت لە ئۆپەراسیۆنی ڕزگارکردنی شاری موسڵ لە داعش.
جێف دەیڤس گوتەبێژی وەزارەتی بەرگری ئەمەریکا ژمارەی تەواوی سەربازەکانی بۆ میدیاکان ئاشکراکرد و گوتی 615 سەربازن و بە خێرایی لە ماوەی چەند هەفتەیەک ڕەوانەدەکرێن، بەمەش ژمارەی سەربازانی ئەمەریکایی لە عێراق دەگاتە 5262 سەرباز کە لە ژێر فەرمانی هاوپەیمانێتی نێودەوڵەتی لە دژی داعش کاردەکەن.
لە لایەکی دیکە ئۆفیسی حەیدەر عەبادی سەرۆک وەزیری عێراق ڕایگەیاند بە مەبەستی ڕزگارکردنی شاری موسڵ حکومەتی عێراق داوای لە ئەمەریکا کردووە سەربازی زیاتر ڕەوانەی عێراق بکات.
گوتیشی ئەرکی ئەو هێزانە تەنها ڕاهێنان و ڕاوێژکاری دەبێت و ئەوانەی ناوچەکان لە داعش ڕزگاردەکەن تەنها هێزە عێراقیـیەکان دەبن. جەختی لەوەش کرد کە لە پاش ڕزگارکردنی شاری موسڵ ڕاستەوخۆ ژمارەی سەربازە بیانیـیەکان لە وڵاتەکە کەم دەکرێنەوە.
|
<urn:uuid:2f5481cc-cb8b-42e1-8166-5edf5e4d4e22>
|
CC-MAIN-2017-13
|
http://www.dengiamerika.com/a/us-iraq/3529933.html
|
2017-03-27T06:50:01Z
|
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2017-13/segments/1490218189462.47/warc/CC-MAIN-20170322212949-00254-ip-10-233-31-227.ec2.internal.warc.gz
|
ckb
| 0.872227 |
Arab
| 12 |
{"ckb_Arab_score": 0.8722268342971802, "sdh_Arab_score": 0.10773387551307678, "hac_Arab_score": 0.019981125369668007}
|
ڕۆژێـک به‌ر له پـرۆسه‌ی ده‌نگدانی هه‌ڵبژاردنی پارێزگاکانی عێراق، دوو هێرش له ناوه‌ند و باکوری وڵاته‌که کراون و له ئاکامدا به لایه‌نی که‌م 8 که‌س کوژراون.
هێرشی یه‌که‌م به گولـله خومپاره کراوه‌ته سه‌ر مزگه‌وتێـکی سووننه له گوندێـکی نزیـک شـارۆچکه‌ی خاڵس له باکوری به‌غدا و بووه‌ته مایه‌ی کوژرانی 7 که‌س و برینداربوونی 10 که‌سی دیکه.
بۆمبێـکیش له ناو مزگه‌وتێـکی شیعه‌دا له شـاری که‌رکوک ته‌قیوه‌ته‌وه و له‌وێش به لایه‌نی که‌م که‌سێـک کوژراوه.
دوێنێ شه‌ویش که‌سێـکی خۆکوژ له نێو قاوه‌خانه‌یه‌کدا له به‌غدا خۆی ته‌قاندووه‌ته‌وه و له ئاکامدا به لایه‌نی که‌م 27 که‌س کوژراون.
|
<urn:uuid:50beae04-9ef3-4a02-a864-c715fb7c8bf5>
|
CC-MAIN-2017-13
|
http://www.dengiamerika.com/a/1644855.html
|
2017-03-23T10:18:58Z
|
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2017-13/segments/1490218186891.75/warc/CC-MAIN-20170322212946-00464-ip-10-233-31-227.ec2.internal.warc.gz
|
ckb
| 0.998493 |
Arab
| 12 |
{"ckb_Arab_score": 0.9984928965568542}
|
شه‌وی یه‌كی تشرینی یه‌كه‌م/ئۆكتۆبه‌ر، له دوا لۆفه‌كانی ڕێگه‌ی سه‌ر چیای شنگال، دوو كارمه‌ندی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی ڕێگه‌وبانی دهۆك له ڕووداوێكی ته‌مومژاویدا كوژران و هۆی كوشتنه‌كه‌یان ڕوون نه‌بووه‌وه. "وشه" به‌ده‌ستخستنی چه‌ند به‌ڵگه‌نامه‌یه‌ك، ناوی بكوژی ئه‌و دوو كارمه‌نده و نهێنییه‌كانی پشت رووداوه‌كه ئاشكرا ده‌كات. سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای دهۆك ڕای ده‌گه‌یه‌نێت كه "بكوژه‌كان ڕوونن، به‌ڵام ناتوانرێ به‌پێی یاسا لێكۆڵینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵدا بكرێ، بۆیه ئه‌گه‌ر په‌كه‌كه له ناوچه‌كه بمێنێته‌وه، حاڵه‌تی له‌م شێوه‌یه زیاتر ده‌بێت".
چۆنیه‌تیی كوشتنی ئه‌و دوو كارمه‌نده
به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كانی "وشه"، په‌كه‌كه له شنگال ویستوویانه هێرش بكه‌نه سه‌ر چه‌ند گوندێكی ناوچه‌كه، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته 600 تا 700 چه‌كداریان له ڕۆژئاوای كوردستانه‌وه هێناوه، به‌ڵام بۆ ئه‌و كاره ده‌بوو هێزه‌كانی په‌كه‌كه له خه‌نده‌ق و ساتری پێشمه‌رگه‌وه ئاودیو ببن و به‌ره‌و گونده‌كان به‌ڕێ بكه‌ون. به‌رپرسانی په‌كه‌كه چوونه‌ته سه‌ر خه‌نده‌قه‌كانی پێشمه‌رگه و ویستوویانه پڕی بكه‌نه‌وه، به‌ڵام هێزه‌كانی پێشمه‌رگه به توندی وه‌ڵامیان داونه‌ته‌وه و ڕێگرییان لێ كردوون. دوای ئه‌وه، عه‌گید جڤیان فه‌رمانده‌ی هه‌په‌گه له شنگال و ئه‌ندامی كۆنسه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی كه‌جه‌كه، له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌ك له مه‌زڵووم ڕووس فه‌رمانده‌ی گشتیی یه‌به‌شه كه ئێسته ناوی خۆی كردووه‌ته "مه‌زڵووم شنگالی" ئێزیدییه‌كی باكوری كوردستانه و ئاواره‌ی ڕووسیا بووه، تۆفیق چه‌لی فه‌رمانده‌ی هێزی گه‌ڕۆكی ڕۆژئاوا، مه‌زڵووم سه‌رحه‌د، ده‌وران سه‌رحه‌د، فه‌رزاد باكور، محه‌مه‌د ئه‌بوزێد كۆ بوونه‌ته‌وه و بڕیاریان داوه، ئه‌وانه‌ی خه‌نده‌قیان بۆ پێشمه‌رگه لێ داوه له‌ناویان ببه‌ن.
سه‌رچاوه‌یه‌كی به‌رپرس له‌ناو په‌كه‌كه له شنگال به"وشه"ی ڕاگه‌یاند، دوای سه‌عات 10:00ی شه‌و هه‌ریه‌ك له "مه‌زڵووم سه‌رحه‌د، ده‌وران سه‌رحه‌د، فه‌رزاد باكور" پاسه‌وانه‌كانی باره‌گای په‌كه‌كه‌یان له‌سه‌ر چیای شنگال ئاگه‌دار كرده‌وه كه ئه‌وان كارێكی گرنگیان هه‌یه و نابێ ته‌قه‌یان لێ بكه‌ن. فه‌رزاد باكور، ده‌مانچه‌یه‌كی بێ ده‌نگی پێ بووه و ده‌وران سه‌رحه‌د كلاشینكۆفێكی به‌ده‌سته‌وه بووه، دوای ماوه‌یه‌ك ئۆتۆمبێلێكی جۆری تۆیۆتا پیك ئاب له دووریی 140 مه‌تر له شوێنی پاسه‌وانی باره‌گای په‌كه‌كه ده‌وه‌ستن و ده‌نگی دوو فیشه‌كی ده‌مانچه‌ی بێ ده‌نگ و دوو فیشه‌كی تری كلاشینكۆفمان بیست، به‌هۆی ڕووناكی بلاجكتۆری شوێنی پاسه‌وانی، هه‌ریه‌ك له مه‌زلووم و ده‌وران و فه‌رزاد له ده‌وری ئۆتۆمبێلی تۆیۆتا پیك ئاب بینران، كه ئه‌و دوو كارمه‌نده‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی ڕێگه‌وبانی دهۆكی تێدابوو، دواتر ئۆتۆمبێله‌كه‌یان گواسته‌وه بۆ دووریی 70 مه‌تر ڕۆژئاوای باره‌گای په‌كه‌كه و هاتنه‌وه و به ئۆتۆمبێلێكی تر هه‌رسێكیان باره‌گاكه‌یان به‌جێ هێشت، دوای چه‌ند ڕۆژێك ئاشكرا بوو كه ئه‌و دوو كه‌سه‌ی له‌ناو ئۆتۆمبێله‌كه‌دا كوژراون، كارمه‌ندی ڕێگه‌وبانی دهۆكن.
ناوی بكوژه‌كان ئاشكرا ده‌بێت
به‌پێی به‌دواداچوونه‌كانی "وشه"، (وه‌یس عه‌بدوڵا سه‌عید و عه‌بدولمه‌ناف ته‌ها) ئه‌و دوو كارمهندهن له چیای شنگال له‌لایه‌ن سێ چه‌كداری په‌كه‌كه‌وه شه‌هید كراون. سه‌رچاوه‌یه‌كی ته‌ناهی له دهۆك به"وشه"ی راگه‌یاند، "دانپێدانان و زانیاری ورد و ته‌واویش له‌سه‌ر ڕووداوه‌كه له به‌رده‌ستدایه و بكوژه‌كان بریتین له مه‌زڵووم سه‌رحه‌د، ته‌مه‌نی 30 ساڵ ده‌بێ و خه‌ڵكی شاری وانه له باكوری كوردستان، به‌رپرسی هه‌واڵگریی هێزه‌كانی پاراستنی گه‌ل "هه‌په‌گه"یه له شنگال.
ده‌وران سه‌رحه‌د ته‌مه‌نی 28 ساڵه و خه‌ڵكی ناوچه‌ی سه‌رحه‌دی باكوری كوردستانه و له 2006 پێوه‌ندی به په‌كه‌كه‌وه كردووه و جێگری به‌رپرسی هه‌واڵگریی هه‌په‌گه‌یه له شنگال.
فه‌رزاد باكور ته‌مه‌نی 30 ساڵه و خه‌ڵكی باكوری كوردستانه و به‌رپرسی گشتیی لۆجستی یه‌به‌شه‌یه له شنگال و ئه‌ندامی هه‌واڵگریی په‌كه‌كه‌یه.
هۆی كوشتنی ئه‌و دوو كارمه‌نده له‌لایه‌ن په‌كه‌كه‌وه
به‌رپرسێكی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان له شنگال بۆ "وشه" له‌باره‌ی هۆی كوشتنی ئه‌و دوو كارمه‌نده‌وه له‌لایه‌ن چه‌كدارانی په‌كه‌كه گوتی، ئه‌وان دوو ئامانجیان له‌و كاره‌دا هه‌بوو، یه‌كه‌م ویستیان فیتنه و ناكۆكی له نێوان مسوڵمان و ئێزیدییه‌كان دروست بكه‌ن و ڕووداوه‌كه بخه‌نه ئه‌ستۆی ئێزیدییه‌كان، دووه‌م ده‌یانویست ئه‌وه به ئێزیدییه‌كان بڵێن كه ژیانیان له ئارامی و ئاسایش‌دا نابێ، ئه‌گه‌ر حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ناوچه‌كانیان به‌ڕێوه ببات.
ئه‌نجوومه‌نی پارێزگا: بكوژه‌كان ده‌ست یاسا ناكه‌ون
سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای دهۆك هێما بۆ ئه‌وه ده‌كات كه ئه‌و كرده كوشتنانهی له ناوچه‌كانی ژێرده‌ستی په‌كه‌كه و له‌لایه‌ن ئه‌وانه‌وه ئه‌نجام ده‌درێن، هه‌نگاوی یاسایی بۆ ناهاوێژرێ، چونكه ئه‌وان ناچنه ژێر یاسا و به ویستی خۆیان مامه‌ڵه ده‌كه‌ن.
فه‌هیم عه‌بدوڵا به"وشه"ی ڕاگه‌یاند، "گومان له‌وه‌دا نییه كه دوو كارمه‌نده‌كه‌ی ڕێگه‌وبانی دهۆك له‌لایه‌ن یه‌به‌شه‌وه شه‌هید كراون، به‌ڵام جێی داخه ناتوانرێ لێكۆڵینه‌وه له‌گه‌ڵ بكوژه‌كان بكرێ، ئه‌وان ده‌یانه‌وێ زیاتریش بێنه ناو خاكی باشووری كوردستان، بۆیه ئه‌گه‌ر چاره‌سه‌رێك نه‌دۆزرێته‌وه، بێگومان حاڵه‌تی له‌و شێوه‌یه زۆرتر ده‌بن و تاوانبارانیش ڕاده‌ستی یاسا ناكرێن".
فه‌رمانده‌یه‌كی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه له شنگال ده‌ڵێت: زانیاریمان هه‌یه په‌كه‌كه پیلانی كوشتنی كه‌سانی سڤیلی داناوه، تا له‌و رێگه‌یه‌وه نائارامی دروست بكات، بۆ ئه‌وه‌ی خه‌ڵكی شنگال نه‌گه‌ڕێنه‌وه ناوچه‌كه‌یان و فیتنه له نێوان پێكهاته‌كانی شنگال دروست بكه‌ن.
نه‌وزاد هلۆری
|
<urn:uuid:f465f0ad-d618-4b1d-9309-7bda5495fef1>
|
CC-MAIN-2017-13
|
http://wishe.net/details.aspx?=hewal&jmare=12724&Jor=4
|
2017-03-25T09:46:34Z
|
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2017-13/segments/1490218188914.50/warc/CC-MAIN-20170322212948-00504-ip-10-233-31-227.ec2.internal.warc.gz
|
ckb
| 0.98886 |
Arab
| 3 |
{"ckb_Arab_score": 0.9888595938682556}
|
ڕۆژی یه‌کشه‌ممه ئۆفیسی سه‌رۆکایه‌تی عێراق ڕایگه‌یاند که‌وا سه‌رۆک جه‌لال تاڵه‌بانی پاش ڕاوێژکردنی به نوری ئه‌لمالیکی سه‌رۆک وه‌زیر و ئوسامه ئه‌لنوجێفی سه‌رۆکی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران و هه‌روه‌ها سه‌رکرده و که‌سایه‌تیـیه سیاسیـیه‌کانی دیکه‌ی وڵاته‌که، بڕیاری داوه 5 ی مانگی چوار ده‌سـتنیشـان بکات بۆ سـازکردنی کۆنگره‌ی نیشـتیمانی عێراقیـیه‌کان.
به‌ڵام لیسـتی ئه‌لعێراقیـیه هه‌ر بۆ ڕۆژی دواتر بایکۆتی خۆی بۆ لیژنه‌ی ئاماده‌کاری کۆنگره‌که ڕاگه‌یاند و داوای‌کرد به‌ر له به‌سـتنی کۆنگره‌که بارودۆخێـکی سیاسی گونجاو بێته ئاراوه و ڕێـکه‌وتنـنامه‌ی هه‌ولێر به ته‌واوی جێبه‌جێ بکرێت.
له لایه‌کی دیکه‌وه، ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه نوری ئه‌لمالیکی له کۆنگره‌ی لوتکه‌یی وڵاتانی عه‌ره‌بدا له به‌غدا وتاری عێراقی پـێشـکه‌ش کرد و تیایدا باسی له گرنگی یه‌کڕیزی عێراقیـیه‌کان کرد و به گرنگترین چه‌کی ناوزه‌دکرد بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تێرۆرسـتان.
پـرسیار لێره‌دا ئه‌وه‌یه، ئایا ده‌کرێت داواکاریـیه‌کانی ئه‌لعێراقیـیه به‌ر له کۆنگره‌که جێبه‌جێبکرێن؟
ئه‌گه‌ر ئه‌لعێراقیـیه بایکۆتی کۆنگره‌که‌ی کرد، لایه‌نه کوردیـیهکان هه‌ڵوێسـتیان چۆن ده‌بێت؟ ئایا یه‌ک ده‌نگ ده‌بن یاخود هه‌ر پارته و هه‌ڵوێستی تایبه‌تی خۆی ده‌بێت؟
مادده‌ی 140 ی ده‌سـتوری عێراق و کێشه‌کانی دیکه‌ی نێوان هه‌رێمی کوردستان و به‌غدا هه‌تا چه‌ند جێی باس ده‌بن له‌و کۆنگره‌یه‌دا؟
ئه‌گه‌ر کۆنگره‌که له‌و گرژیـیه سیاسـیـیهی ئێسـتای نێوان عێراقیـیه‌کاندا سـازبکرێت، هه‌تا چه‌ند پـێشـبینی ده‌کرێت سه‌رکه‌وتووبێت؟
ئه‌م پـرسیارانه و چه‌ندین پـرسیاری دیکه‌ی په‌یوه‌ست، حه‌یده‌ر که‌ریم له به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا ئاڕاسته‌ی میوانه‌کانی به‌رنامه‌ی هه‌له‌و واشنتنی ئه‌م هه‌فته‌یه‌ی کرد.
میوانه‌کان:
شوان محه‌مه‌د، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق له‌سه‌ر لیستی هاوپه‌یمانی کوردسـتانی.
ئوسامه جه‌میل، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق له‌سه‌ر لیستی یه‌کگرتووی ئیسلامی کوردستان.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی به‌رنامه‌که بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 49:29 خوله‌كه.
|
<urn:uuid:6b694961-bbbf-4e02-9020-c53a950f920a>
|
CC-MAIN-2017-13
|
http://www.dengiamerika.com/a/hello-washington-30mar12-145191355/1247630.html
|
2017-03-27T08:51:03Z
|
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2017-13/segments/1490218189466.30/warc/CC-MAIN-20170322212949-00544-ip-10-233-31-227.ec2.internal.warc.gz
|
ckb
| 0.993723 |
Arab
| 26 |
{"ckb_Arab_score": 0.9937232136726379}
|
وابڕیاره به‌م زووانه لایه‌نه‌کانی ده‌سه‌ڵات و لایه‌نه‌کانی ئۆپزسیۆن له هه‌رێمی کوردستانی عێراق ده‌ست بکه‌نه‌وه به کۆبونه‌وه‌کانیان به مه‌به‌ستی هێور کردنه‌وه‌ی ڕه‌وشی هه‌رێمه‌که.
سه‌رنوسه‌ری ماڵپه‌ڕی کوردش میدیا ده‌ڵێت پێی وایه به‌هۆی ئه‌و پێشینانه‌ی که هه‌ن هه‌روا سانا نه‌بێت پێشبینی بۆ به‌ره‌نجامه‌کانی ئه‌و کۆبونه‌وانه بکرێت.
دکتۆر ڕێبوار فه‌تاح: داواکانی خه‌ڵک هه‌میشه داوای سیاسین
نوسه‌ر و ڕۆژنامه‌وان دکتۆر ڕێبوار فه‌تاح ده‌شڵێت هێشتاش کات به‌به‌ریه‌وه ماوه تا لایه‌نی ده‌سه‌ڵات ده‌ست بکاته گفت وگۆ له‌گه‌ڵ ئه‌و لایه‌نانه‌ی ڕژاونه‌ته سه‌ر شه‌قام و ده‌رفه‌تێکی زۆر گونجاوه بۆی تا بزانێت.
له میانه‌ی گفت و گۆکه‌یدا له‌گه‌ڵ هاوکارمان به‌ڵێن ساڵح ، دکتۆر ڕێبوار ده‌شڵێت ئه‌گه‌ر حکومه‌ت و په‌رله‌مانی هه‌رێم که نوێنه‌ری خه‌ڵکن ، گوێ له خه‌ڵکی سه‌ر شه‌قام و داواکانی خه‌ڵک نه‌گرن ، ئه‌وا ده‌بێت بگوترێت به داخه‌وه ئاڕاسته‌کان به ئاقارێکی تردا ده‌ڕۆن ، که وه‌ک ده‌ڵێت له‌وانه‌یه توندوتیژی لێ بکه‌وێته‌وه.
ده‌توانن له ڕێی کلیککردنی ئه‌و فایله ده‌نگیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ گوێبیستی ته‌واوی گفت وگۆکه بن که ماوه‌که‌ی 7:35 خوله‌که.
|
<urn:uuid:bd8aadb0-50a1-4ec2-a5bc-8d1e9a466086>
|
CC-MAIN-2017-13
|
http://www.dengiamerika.com/a/dr-rebwar-fatah-apr16-119972699/968539.html
|
2017-03-29T07:15:12Z
|
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2017-13/segments/1490218190234.0/warc/CC-MAIN-20170322212950-00584-ip-10-233-31-227.ec2.internal.warc.gz
|
ckb
| 0.998848 |
Arab
| 8 |
{"ckb_Arab_score": 0.998848021030426}
|
بانگەوازیەک بۆ رزگارکردنی ژنانی شاری حەلەب
11:49
حەلەب – سەرۆکی دەستەی کاروباری ژنان لە کانتۆنی عەفرینی ڕۆژئاوای کوردستان رادەگەیەنێت، هەرچی زووە دەبێت کۆتایی بە کۆمەڵکوژی ژنان بێت لە حەلەب.
فاتیمە لاکتۆ، سەرۆکی دەستەی کاروباری ژنان لە کانتۆنی عەفرین، باسی لە دۆخی ژیانی ناهەمواری ژنانی شاری حەلەبی سوریا کرد و وتی: "لە گەڕەکەکانی رۆژهەڵاتی شاری حەلەب زیاتر لە هەر کەسێک ژنان دەبنە قوربانی شەڕ و هێرشەکان."
ناوبراو جەختیشی کردەوە: "ئەو ژنانەی دووچاری کۆچبەریش هاتوون ژیانیان لە ژێر هەڕەشە و مەترسیدایە، چونکە وەک دەبین، پیاوێک کچەکەی بە دەستەیەکی نان فرۆشتبوو، ئەوە ڕووداوێکی ئاسایی نیە، تاوانێکە دژی مرۆڤایەتی، دژ بە ژیان و بوونی مرۆڤ. ئێمە وەک دەستەی کاروباری ژنان هەوڵ دەدەین کە کۆتایی بەو کارەساتانە بێنین."
فاتیمە لاکتۆ، سەرۆکی دەستەی کاروباری ژنان لە کانتۆنی عەفرین، لە کۆتایی قسەکانیدا بانگەوازی لە سەرجەم ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ کرد، هەرچی زووە بکەونە جموجۆڵ بۆ راوەستاندنی هێرشی سەر هاوڵاتیان لە شاری حەلەب.
|
<urn:uuid:6f5ce38d-2956-4818-bbc7-b512747355f9>
|
CC-MAIN-2017-13
|
http://jinha.com.tr/so/components/2154049469/content/view/69169
|
2017-03-27T08:48:13Z
|
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2017-13/segments/1490218189466.30/warc/CC-MAIN-20170322212949-00589-ip-10-233-31-227.ec2.internal.warc.gz
|
ckb
| 0.852311 |
Arab
| 37 |
{"ckb_Arab_score": 0.8523108959197998, "hac_Arab_score": 0.10345672070980072, "sdh_Arab_score": 0.04423587769269943}
|
کاربەدەستانی تورکیا زیاتر لە 10 هەزار فەرمانبەریان لە کارەکانیان دەرکردووە بەهۆی ئەوەی گومانیان لێدەکرێت پەیوەندییان هەبێت بە کەسایەتی ئاینی بنکە لە ئەمەریکا فەتحوڵا گولەنەوە کە ئانکەرە بە پلاندارێژەری کودەتا سەرنەکەوتووەکەی مانگی 7ی دەزانێت.
هەزاران کەسایەتی ئەکادیمی، مامۆستا و کارمەندی تەندروستی لە نێو ئەو کەسانەن کە بە پیی یاسای نوێی فریاکەوتن لەسەر کارەکانیان لادراون، ئەو یاسایە شەوی شەممە مۆر کرا لە کاتێکدا 15 دەزگای ڕاگەیاندنیش کە نزیکەی هەمویان لە ناوچە کوردییەکانی تورکیا بوون داخران.
بە پێی ئەو یاسایە هەڵبژاردن بۆ سەرۆکی زانکۆ نامێنێت. سەرۆکی وڵاتەکە تەیب ئەردۆغان خۆی ڕاستەوخۆ سەرۆکەکانی زانکۆ دەستنیشان دەکات بە پێی ئەو بەربژارانەی کە دەستەی خوێندنی باڵا دەستنیشانیان دەکەن.
لەوەتای ئەو هەوڵی کودەتایە دراوە تورکیا بە فەرمی زیاتر لە 37 هەزار کەسی دەستگیر کردووەو زیاتر لە 100 هەزار فەرمانبەر، دادوەر، دادپرس، پۆلیس و کەسانی تری لەسەر کارەکانیان دەرکردووە. حکومەت دەڵیت پێویستە هەمو پشتیوانانی گولەن لە نێوەندە سەرەکییەکانی وڵاتەکە نەهێڵرێن. هەر لەوکاتەشەوە زیاتر لە 160 دەزگای ڕاگەیاندن داخراوە.
|
<urn:uuid:5b380717-78fd-4ef4-926b-05667713f48b>
|
CC-MAIN-2017-13
|
http://www.dengiamerika.com/a/3571814.html
|
2017-03-28T08:13:52Z
|
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2017-13/segments/1490218189686.31/warc/CC-MAIN-20170322212949-00609-ip-10-233-31-227.ec2.internal.warc.gz
|
ckb
| 0.960653 |
Arab
| 12 |
{"ckb_Arab_score": 0.9606526494026184, "sdh_Arab_score": 0.023070290684700012, "hac_Arab_score": 0.016285186633467674}
|
دەسەڵاتدارانی دانمارک کەسێـکیان دەسـتگیرکردووە کە دەڵێن هاوسۆزە لەگەڵ داعش و لە میانەی هەڵمەتێـکی پـۆلیس بۆ سەر باندێـکی مادە هۆشبەرەکان لە کۆپـێنهاگن تەقەی لە پـۆلیس کردووە و یەکێکیانی بە قورسی بریندارکردووە.
کاربەدەسـتانی پـۆلس دەڵێن کەسەکە تەمەنی 25 سـاڵە و بە ڕەچەڵک بۆسنیـیە و لە تەمەنی چوار ساڵیـیەوە لە دانمارکە و گومانی لێ دەکەن لەگەڵ داعش هاوسۆزبێت و سەر بە گروپی میلەتی ئیبراهیم (Millatu Ibrahim) بێت کە گروپـێـکی توندڕەوە سەلەفیـیە و لە ئەڵمانیا دامەزراوە و لە دانمارکیش چالاکە.
دەشڵێن ڕۆژی پـێـنجشەممە لە نزیک فڕۆکەخانەی کۆپـێنهاگن بە برینداری دەسـتگیریان کردووە، بەڵام هێشتا هیچ بەڵگەیەک نیـیە ئاماژە بۆ ئەوە بکات تەقەکردنەکەی لە پـۆلیس لە ئەنجامی ئەو هاوسۆزیـیەی بووبێت لەگەڵ داعشدا.
بەپـێی میدیاکانی دانمارک ناوبراو سێ تۆمەتی هەوڵی کوشتنی ئاڕاستەکراوە لەگەڵ تاوانی هەڵگرتنی چەک بەبێ مۆڵەت و بازرگانیکردن بە نزیکەی 48 کیلۆگرام لە حەشیش.
|
<urn:uuid:9efe9a73-878a-4c9f-a6e2-aeb22d622d71>
|
CC-MAIN-2017-13
|
http://www.dengiamerika.com/a/danish/3491036.html
|
2017-03-29T07:28:28Z
|
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2017-13/segments/1490218190234.0/warc/CC-MAIN-20170322212950-00629-ip-10-233-31-227.ec2.internal.warc.gz
|
ckb
| 0.853304 |
Arab
| 12 |
{"ckb_Arab_score": 0.8533042073249817, "hac_Arab_score": 0.07757047563791275, "sdh_Arab_score": 0.06908547878265381}
|
ڕێبه‌رانى نه‌یار هه‌ڕه‌شه‌یان له‌سه‌ره‌و و ئازادى کارى سیاسیان نییه. ئافره‌تان له‌گه‌ڵ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى یاساکانى جیاوازى ڕه‌گه‌زى به‌ره‌و ڕوون، گه‌لانى ئێران داواى مافه‌کانیان ده‌که‌ن، مه‌زهه‌به جۆربه‌جۆره‌کان گوشاریان له‌سه‌ره، زانکۆکان ئه‌منییه‌تى کراون و بوارێک بۆ چالاکى سیاسى و ته‌نانه‌ت پیشه‌یش نه‌ماوه‌ته‌وه، سه‌ره‌ڕاى ئه‌وانه‌ش، هه‌ژارى و بێکاریش له‌ناوکۆمه‌ڵگه‌دا به‌شێوه‌یه‌کى به‌رچاو بڵاو بۆته‌وه.
وینه‌ى دووه‌م: کۆمه‌ڵگه‌و وڵاتێک که له‌ناوخۆیدا له‌گه‌ڵ ئه‌و کێشه‌و گرفتانه ڕووبهڕووبێ، له‌گه‌ڵ مه‌ترسیه‌کى گه‌وره ڕووبه‌ڕوویه: مه‌ترسى شه‌ڕ. به شێوه‌یه‌ک که: به‌رپرسى هێزه‌کانى ئه‌مریکا قسه له‌سه‌ر ئاماده‌کردنى پڕۆژه‌یه‌ک بۆهێرش کردنه‌سه‌ر ئێران ده‌کات. سه‌رۆکى پێشوى ده‌زگاى هه‌واڵگرى ئه‌مریکا ده‌ڵێ: ئه‌گه‌رى هێرشى سه‌ربازى بۆسه‌ر ئێران له‌ئارادایه. به‌ده‌یان ئه‌ندامى کۆنگرێسى ئه‌مریکا پشتیوانى له‌بیرۆکه‌ى به‌کارهێنانى هێزى سه‌ربازى ئیسڕائیل له‌دژى ئێران ده‌که‌ن. گوشار و گه‌مارۆ نێوده‌وڵه‌تیه‌کان توندتر بوونه‌ته‌وه ، به شێوه‌یه‌کى گشتى ئێران ڕووبه‌ڕووى هه‌ڕه‌شه و مه‌ترسیه‌کى زۆر بۆته‌وه که ئاینده‌یه‌کى شاراوه و نادیارى بۆ ئه‌و وڵاته به‌دواوه‌یه.
وێنه‌ى سێهه‌م: هه‌ڕه‌شه سه‌ربازییه‌کان له‌دژى ئێران له هه‌مووکاتێک زیاتر خۆیان ده‌نوێنن، به‌ڵام ڕاى گشتى له هه‌موو کاتێک زیاتر بێده‌نگ تره. نه له کۆچه‌و کۆڵان، نه له‌ناو قوتابخانه و زانکۆکان، نه له پایته‌خت و شاره گه‌وره‌کان، خه‌ڵکانێک که بێگومان نیگه‌رانى شه‌ڕن په‌رچه‌کردارێک له خۆیان نیشان ناده‌ن. وه‌ک نه ههڕهشهیک له‌گۆڕێدا بێ و نه قسه‌یه‌ک له‌سه‌ر شه‌ڕ، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا که زۆربه‌ى خه‌ڵکى ئێران خوازیارى شه‌ڕ نین. ته‌نها په‌رچه‌کردار و کاردانه‌وه‌یه‌ک که بوونى هه‌بێ په‌یوه‌سته به فه‌رمانده سه‌ربازییه‌کان. لایه‌نى بیروڕاى گشتى بێده‌نگه.
به‌ڵام له‌و نێوه‌دا پرسیارى سه‌ره‌کى ئه‌وه‌یه: هاووڵاتیانى ئێران بۆچى له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و هه‌موو هه‌ڕه‌شه و گوشارانه بێده‌نگییان هه‌ڵبژاردووه؟ بۆچى ته‌نها ده‌نگێک که‌هه‌یه ده‌نگى فه‌رمانده سه‌ربازییه‌کانه نه‌ک خه‌ڵکانى تر‌ى ئێران؟
کاره‌ساته‌که لێره‌دایه، کاتێک کۆمه‌ڵى مه‌ده‌نى سه‌رکوت ده‌کرێت، کاتێک ئاشتىخوازانهترین ناڕه‌زایى خوێناوى ده‌کرێ، کاتێک ڕێز له ئازادى ڕاده‌ربڕین وجیاوازى بیروڕا ناگیردرێت، کاتێک گرتوخانه‌کان پڕده‌بێ له نوخبهکانى کۆمه‌ڵگه و شه‌قامه‌کانیش خاڵى ده‌بن له خسته‌ڕووى داخوازى و ده‌ربڕینى ده‌نگى ناڕه‌زایى، کاتێک هاواره‌کان بێده‌نگ ده‌بن، سروشتییه که ئیتر ده‌نگێک نامێنێته‌وه بڵێ: شه‌ڕ نا!!، "نه‌دا"یه‌ک نامێنێته‌وه که زهمزهمهى ئاشتى بکات. گردبوونه‌وه ده‌وڵه‌تیه‌کانیش بایه‌خێکى ئه‌و تۆیان نییه و کاریگه‌ریشیان بۆ هیچ شوێنیک بڕناکات.
ده‌رسێک که ده‌بێ فێرى بین ئه‌وه‌یه: ئه‌گه‌ر له‌ناوخۆدا کۆمه‌ڵى مه‌ده‌نى گه‌شه‌نه‌کات، ئه‌گه‌ر ئازادى ڕاده‌ربڕین و بیروباوه‌ڕ و کۆڕ‌و کۆبونه‌وه بوونى نه‌بێ، ئه‌گه‌ر سه‌رکوت و پێشلکردنى مافه‌کانى مرۆڤ لهگۆڕیدابێ، ئه‌گه‌ر زیندان و دورخستنه‌وه‌و ئه‌شکه‌نجه هه‌بێ، خه‌ڵک ته‌نانه‌ت له‌به‌رامبه‌ر شه‌ڕیشدا بێده‌نگى هه‌ڵده‌بژێرن. بێده‌نگیش نه‌بن کاردانه‌وه‌کانیان هیچ کاریگه‌ریه‌کى نابێت و ئه‌مه‌ش یه‌کێکه له مه‌ترسیدارترین ئه‌و ده‌رهاویشتانه‌ى که له‌ئه‌نجامى سه‌رکوتى ناوخۆیى که‌وتۆته‌وه.
گه‌شبینانه‌ترین لێکدانه‌وه‌ش لێره‌دا ئه‌وه‌یه : ئه‌گه‌ر وڵات له مه‌ترسیدابێ، هاووڵاتیان گرفت و کێشه‌کانیان له‌گه‌ڵ حکوومه‌ت وه‌لا ده‌نێن و له‌به‌رامبه‌ر هێرشبه‌ران ده‌وه‌ستنه‌وه. به‌ڵام کاتێک نه‌یاران و جودابیران دور ده‌خرێنه‌وه و ده‌خرێنه زیندان و لهناوماڵهکانیاندا ده‌ست به‌سه‌ر ده‌کرێن، ئه‌وه‌زیاتر لهگاڵهتهو پێکه‌نین ده‌چێت.
پرسیارى کۆتایى: بۆچى حکوومه‌ت گرفته‌کانى خۆى له‌گه‌ڵ هاووڵاتیان ههڵناپهسێرى و ده‌رگاداخراوه‌کان ناکاته‌وه، پێش ئه‌وه‌ى کاته‌که زۆر دره‌نگ بێ؟
|
<urn:uuid:38318f2d-bd04-4c5a-9f19-8ebc7fb4b42b>
|
CC-MAIN-2017-13
|
http://renesans.info/index/index.php?id=2087
|
2017-03-23T21:57:08Z
|
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2017-13/segments/1490218187225.79/warc/CC-MAIN-20170322212947-00474-ip-10-233-31-227.ec2.internal.warc.gz
|
ckb
| 0.996789 |
Arab
| 19 |
{"ckb_Arab_score": 0.9967885613441467}
|
یاسین ته‌ها نووسه‌ر و شیکه‌ره‌وه‌ی سیاسی له هه‌رێمی کوردستان ، باس له‌وه ده‌کات که نانه‌وه‌ی پشێوی و نائارامی له تورکیا، به‌هۆی شه‌ری په‌که‌که‌و بانگه‌وازی شه‌ڕکردن له دژی داعش، ئه‌و ته‌قینه‌وانه‌ی ناو تورکیا،هه‌روه‌ها خراپ بوونی باری ئابووری وناسه‌قامگیری، له لایه‌ن ئاکپارتییه‌وه، په‌یامێک بوو بۆ ده‌نگده‌ری تورکیا، په‌یامه‌که‌ش گه‌یشت.
له‌م چاوپێکه‌وتنه‌ی به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مریکا ، نووسه‌ره‌که باس له هۆکاری که‌م بوونه‌وه‌ی ده‌نگه‌کانی هه‌ده‌په کراوه، له چاو هه‌ڵبژاردنی رابردوو، پێشی وایه "دوباره‌کردنه‌وه‌ی هه‌لبژاردن، ته‌نها له قازانجی ئه‌که‌په بووه، که هه‌موو توانایه‌کی حکومه‌تی له پشت بووه، هه‌روه‌ها له‌م هه‌لبژاردنه، زاڵبوونی وتاری ئاینی به‌سه‌ر وتاری نه‌ته‌وه‌ییدا. ده‌قی راپۆرته‌که له‌م لینکه‌دا گوێ بیستی بن.
|
<urn:uuid:4239e823-0c00-4d34-987b-a99261370d1c>
|
CC-MAIN-2017-13
|
http://www.dengiamerika.com/a/turkey-akp-hdp/3033184.html
|
2017-03-26T20:57:40Z
|
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2017-13/segments/1490218189252.15/warc/CC-MAIN-20170322212949-00534-ip-10-233-31-227.ec2.internal.warc.gz
|
ckb
| 0.998301 |
Arab
| 14 |
{"ckb_Arab_score": 0.9983013272285461}
|
سکرتێری گشـتی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان بان کی مون که له ڕووسیایه، ده‌ڵێت گرنگه ئه‌و گوڕ و تینه‌ی له ئێسـتادا هه‌یه بۆ سـازکردنی کۆنگره‌یه‌کی ئاشـتی بۆ سوریا له مانگی داهاتوودا له ده‌ست نه‌ده‌ین.
بان کی مون ئه‌مڕۆ هه‌ینی به په‌یامنێرانی گوت ئه‌م گوڕ و تینه له ئه‌نجامی وتووێژی ئه‌م دوایـیانه‌ی نێوان جان کێری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریکا و سێرگی لاڤرۆڤ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ڕووسیا دهستهبهربووه، بۆیه پـێویسته کاری له‌سه‌ر بکرێت له بری ئه‌وه‌ی له‌ده‌ست بدرێت.
گوتیشی تیمێـکی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان ئاماده‌یه له هه‌ر کاتێـکدا بڕوات بۆ لێـکۆڵینه‌وه له‌و ئیدیعایانه‌ی ده‌ڵێن حکومه‌تی سه‌رۆکی سوریا به‌شـار ئه‌سه‌د چه‌کی کیمیاوی له دژی سه‌رهه‌ڵـداوان به‌کارده‌هێنێت.
سێرگی لاڤرۆیش لای خۆیه‌وه گوتی هه‌تا زووتر کۆنگره‌یه‌کی نێوده‌وڵه‌تی بۆ ئاشـتی له سوریا سـازبکرێت باشتره. داواشی له سوریا کرد ڕێـگه به لێـکۆڵینه‌وه‌یه‌ک له‌سه‌ر چه‌کی کیمیاوی بدات.
به‌ڕێز بان له ئێسـتادا له هاوینه‌هه‌واری سووچی سه‌ر ده‌ریای ڕه‌شه و بڕیاره له‌وێ له‌گه‌ڵ سه‌رۆکی ڕووسیا ڤلادیمیر پـوتن کۆبـبێته‌وه.
ڕووسیا گوشـار ده‌خات به ئاڕاسته‌ی به‌شـداری پـێـکردنی ئێرانی لایه‌نگری سوریا و عه‌ره‌بسـتانی سعودیـیه هاوپه‌یمانی ڕۆژئاوا له‌و وتووێژانه‌دا، هاوکات ئه‌مه‌ریکاش تاوانبارده‌کات به هه‌وڵدان بۆ که‌مکردنه‌وه‌ی ژماره‌ی به‌شـداربووانی کۆنگره‌که.
له لایه‌کی دیکه‌وه، ئه‌مڕۆ ڕۆژنامه‌ی نیویۆرک تایمز بڵاویکرده‌وه که‌وا ڕووسیا موشه‌کی پـێشـکه‌وتووی کروزی دژه که‌شـتی بۆ سوریا ناردووه. له هه‌مان کاتیشـدا ڕووسیا ده‌ڵێت به لایه‌وه گرنگ نیـیه ئه‌سه‌د له ده‌سه‌ڵاتدا بمێنێته‌وه یان نا.
|
<urn:uuid:acef4714-d048-4f5d-b6bf-b01d7abccb45>
|
CC-MAIN-2017-13
|
http://www.dengiamerika.com/a/1662869.html
|
2017-03-29T19:15:05Z
|
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2017-13/segments/1490218191353.5/warc/CC-MAIN-20170322212951-00594-ip-10-233-31-227.ec2.internal.warc.gz
|
ckb
| 0.998746 |
Arab
| 8 |
{"ckb_Arab_score": 0.9987459778785706}
|
تاڵیبانه‌کانی پاکسـتان به‌رپـرسیارێتی هێرشی خۆکوژی ناوچه‌ی باکوری ڕۆژئاوای پاکسـتانیان گرته ئه‌سـتۆ که له ئاکامدا 6 ئه‌فسه‌ری پـۆلیسی پاکسـتانی کوژرابوون.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه له پـیشـاوه‌ر ئه‌م هێرشه ڕوویدا و کاربه‌ده‌سـتانی پـۆلیس ده‌ڵێن هێرشبه‌ره‌که به ئۆتۆمبیلێـکی بۆمبڕێژکراوه‌وه خۆی کردبوو به باره‌گایه‌کی پـۆلیسدا و ده‌رئه‌نجام باره‌گاکه وێرانبوو و به لای که‌م 28 که‌سی دیکه برینداربوون.
به‌م دوایـیه هێزه‌کانی تاڵیبانی پاکسـتان زنجیره‌یه‌ک هێرشیان ئه‌نجام داوه و وه‌ک ده‌ڵێن له تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه‌ی کوشـتنی ئوسامه بن لادن له سه‌ره‌تای ئه‌م مانگه‌دا بووه.
شایه‌نی باسه له ئاکامی هێرشی هێزێـکی تایبه‌تی سـوپای ئه‌مه‌ریکایی ڕابه‌ری تۆڕی تێرۆریسـتی ئه‌لقاعیده له پاکسـتاندا کوژرا. به‌ر له هێرشی خۆکوژی ئه‌مڕۆش هێزه‌کانی تاڵیبان به‌رپـرسیارێتی 3 هێرشی تریان گرتبووه ئه‌سـتۆ به هێرشی ڕۆژی دووشه‌ممه‌ی ڕابردووه‌وه بۆ سه‌ر بنکه‌یه‌کی سه‌ربازی شـاری که‌راچی که تیایدا 10 پاسه‌وانی ئاسایش کوژران.
|
<urn:uuid:6c6fe482-9326-4e6c-835b-4834db41f9ca>
|
CC-MAIN-2017-13
|
http://www.dengiamerika.com/a/pakistan-25may11-122595989/969943.html
|
2017-03-29T19:14:16Z
|
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2017-13/segments/1490218191353.5/warc/CC-MAIN-20170322212951-00594-ip-10-233-31-227.ec2.internal.warc.gz
|
ckb
| 0.995952 |
Arab
| 8 |
{"ckb_Arab_score": 0.9959518313407898}
|
سیاسه‌توانێكی ناوداری سونی له عیراق دوباره داوای پاشخستنی هه‌لبژاردنه‌كانی سی مانگی یه‌ك ده‌كات، و ده‌لێت له‌وانه‌یه ئه‌نجامه‌كان باوه‌ر پێكراو نه‌بن ئه‌گه‌ر ژماره‌یه‌كی زۆری دانیشتوانی عیراق به‌شداری له هه لبژاردنهكان نه‌كه‌ن. ئه‌ندامی پێشووی ئه‌نجومه‌نی فه‌رمانره‌وایی عیراق عه‌دنان پاچه‌چی به‌رادیۆی به‌ریتانی راگه‌یاند كه ئه‌گه‌ر هاتوو هه لبژاردنهكان له كاتی دیاریكراو ئه‌نجامدران ئه‌وا بۆی هه‌یه توندوتیژی زیاتر بێت. هاوكات، ئۆتۆمبیلێك له باشووری به‌غدا ته‌قێندرایه‌وه و به‌لایه‌نی كه‌مه‌وه یه‌ك كه‌س كوژراو ژماره‌یه‌كی تریش بریندار بوون.
|
<urn:uuid:7397962a-d611-412e-bcff-eed900399614>
|
CC-MAIN-2017-13
|
http://www.dengiamerika.com/a/a-58-a-2005-01-08-2-1-89167117/943256.html
|
2017-03-30T18:47:57Z
|
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2017-13/segments/1490218199514.53/warc/CC-MAIN-20170322212959-00614-ip-10-233-31-227.ec2.internal.warc.gz
|
ckb
| 0.912887 |
Arab
| 9 |
{"ckb_Arab_score": 0.9128872752189636, "sdh_Arab_score": 0.08504398167133331}
|
سه‌رۆکی ئه‌مه‌ریکا باراک ئۆباما ده‌ڵێت گه‌شبینه به‌وه‌ی ساڵی نوێ ببێته مایه‌ی گۆڕانکاری زیاتری ئه‌رێنیـیانه، له‌وانه توانای گه‌شه‌سه‌ندنی ئابوری و ڕه‌خساندنی ده‌رفه‌تی کار له وڵاته یه‌کگرتووه‌کاندا.
له ورتاری هه‌فتانه‌یدا که له ڕادیۆ و ئینته‌رنێته‌وه بڵاوکرایه‌وه، به‌ڕێز ئۆباما گوتی ئه‌و به "هیوایه" له به‌ر ئه‌وه‌ی یاسادانه‌ران کارێکی باشیان بۆ ملیۆنه‌ها ئه‌مه‌ریکایی به‌ر له چه‌ژنی له‌دایکبوونی مه‌سیح ئه‌نجامدا له ڕێگه‌ی نه‌هێشتنی به‌رزکردنه‌وه‌ی باجی مووچه و درێژه‌پـێدان به یارمه‌تیـیه‌کانی بێ‌کاری.
سه‌رۆکی گوتیشی دانانی 2 مانگ بۆ درێژه‌دان به که‌مکردنه‌وه‌ی باج له‌سه‌ر موچه‌خۆران له کاتێکدا سه‌رکه‌وتوو بوو که ئه‌مه‌ریکایه‌کان له ڕێگه‌ی ئیمه‌یڵ و میدیا کۆمه‌ڵایه‌تیـیه‌کان و ته‌له‌فونه‌وه ده‌نگی خۆیان گه‌یانده نوێنهرکانیان.
به‌ڕێز ئۆباما گوته‌کانی له کاتێکدا تۆمارکرد که له‌گه‌ڵ خیزانهکی پشووی به‌سه‌رده‌برد له ستانی هاوایی.
ڕابه‌رانی کۆماریـیه‌کان و دیموکراته‌کان هه‌وڵ ده‌ده‌ن له مانگی یه‌ک، کاتێـک بۆ واشنتن ده‌گه‌ڕێنه‌وه به ڕێـکه‌وتنێـک له‌سه‌ر مه‌سه‌له‌ی باج بگه‌ن که بۆ سـاڵێـک درێژه بکێشێت.
سه‌رۆک ئۆباما گوتیشی ئه‌و هه‌موو هه‌وڵێکی خۆی ده‌دات بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌مریکا ببێت به جێگایه‌ك که تیایدا ماندوونه‌ناس پاداشت بکرێت. گوتیشی ئه‌وه‌ش ئه‌و ئهمهریکایهیه که هه‌میشه ناسیومانه.
|
<urn:uuid:4500dc96-34e9-4394-9067-11f322f9b0e9>
|
CC-MAIN-2017-13
|
http://www.dengiamerika.com/a/obama-address-31dec11-136477153/978618.html
|
2017-03-28T12:12:13Z
|
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2017-13/segments/1490218189734.17/warc/CC-MAIN-20170322212949-00234-ip-10-233-31-227.ec2.internal.warc.gz
|
ckb
| 0.999252 |
Arab
| 15 |
{"ckb_Arab_score": 0.9992523193359375}
|
به‌مه‌به‌سـتی نیشـاندانی ناڕه‌زایی له دژی زیادبوونی ده‌سه‌ڵاتی سـتهمكاری كرێملن نزیكه‌ی 2 هه‌زار كه‌س ڕۆژی شه‌ممه له دژی ڤلادیمیر پوتین سه‌رۆكی ڕوسـیا له ناوجه‌رگه‌ی مۆسـكۆی پایته‌ختدا كۆبوونه‌وه.
هێزه‌كانی پـۆلیس و له‌شـكری دژه ئاژاوه كه ژماره‌یان زۆر له خۆپـیشـانده‌ران زیاتر بوو ئابڵۆقه‌ی ئه‌و گۆڕه‌پانه‌یان دا كه خۆپـیشـاندانه‌كه‌ی تیادا سـازدرا و ڕێـگه‌ی هاتووچۆیان له شـه‌قامی سه‌ره‌كی ناو مۆسـكۆدا بڕی.
هاوكات ماشـێنی سه‌ربازی و ئاو ڕشـێنـكهر له ناوچه‌كه‌دا له ئاماده باشیدا بوون و فڕۆكه‌ی ههلیـكۆپـتهر به‌سه‌ر خۆپـیشـانده‌راندا دهسـوڕایهوه.
خۆپـیشـاندانه ناڕهزایـیهكه له لایه‌ن هاوبه‌ندی ئۆپـۆزیـسـیۆن ڕێـكخرا. هاوپهیمانیـیهتیـیهكه له به‌ره‌ی سـڤیلی یه‌كگرتوو و پارتی بهلشـیڤی نیشـتیمانی و
هه‌روه‌ها یه‌كێتی دیموكراتی گه‌لی ڕوسی پـێـكهاتبوو.
ڕێـكخه‌رانی خۆپـیشـاندانه‌كه ده‌ڵـێن هێزه‌كانی پـۆلیس چه‌ند خۆپـیـشـاندهرێـكیان ده‌سـتگیر كردووه و هه‌روه‌ها ڕێـگه‌یان به چه‌ندین كه‌س نه‌داوه تا بۆ بهشـداریـكردنیان له خۆپـیشـاندانه‌كه‌دا به‌ره‌و مۆسـكۆ بچن.
ئه‌لیكسـانده‌ر هاتۆڤ سه‌رنووسه‌ری بڵاوكراوه‌ی به‌ره‌ی سـڤیلی یه‌كگرتوو گوتی ڕێـگه‌گرتن له هاوڵاتیـیان و هه‌روه‌ها گرتنه به‌ری ڕێ‌وشـوێنی ئاسایشی تۆكمه، ئه‌و ڕاسـتیـیه ده‌رده‌خات كه حكومه‌تی مۆسـكۆ له هاوڵاتیـیانی خۆی دهترسـێت.
هه‌روه‌ها پاڵه‌وانی پـێشـووی جیهانی یاری شه‌تڕه‌نج گاری كاسـپارۆڤ كه سه‌رۆكی به‌ره‌ی سـڤیلی یه‌كگرتووه قسه‌ی بۆ جه‌ماوه‌ره‌كه كرد.
|
<urn:uuid:173cb2ea-81f2-419c-bbf0-60fba339f9d8>
|
CC-MAIN-2017-13
|
http://www.dengiamerika.com/a/a-58-2006-12-17-voa2-89186702/946670.html
|
2017-03-30T10:58:18Z
|
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2017-13/segments/1490218193716.70/warc/CC-MAIN-20170322212953-00274-ip-10-233-31-227.ec2.internal.warc.gz
|
ckb
| 0.992153 |
Arab
| 9 |
{"ckb_Arab_score": 0.9921531677246094}
|
گه‌نده‌لی كردن به‌رامبه‌ربه‌حكومه‌ت
سهرديَرهكه كهميك سه‌يرو جياوازه چونكه گه‌نده‌لی حكومه‌ت چهمكيَكی دره‌وشاوه‌ی ئه‌مرۆی نيَو فه‌رهه‌نگی سياسی و كۆمه‌لايه‌تی كوردستانه.من له گۆشه‌يه‌كی بچوكه‌وه كهميك باسی سه‌رديره‌كه‌م ده‌كه‌م و روونی ده‌كه‌مه‌وه بۆ نمونه وه‌زاره‌تی ته‌ندرووستی حكومه‌ت سالانه بوجه‌يكی زه‌به‌لاح ته‌رخان ده‌كات و چه‌ندين نه‌خۆشخانه‌ی سهدقهلهويَرهو چوارسه‌د قهلهويَرهو فرياكه‌تنی رۆژهه‌لات و رۆژئاوا‌و چه‌ندين بنكه‌و نه‌خۆشخانه‌ی تری دروست كردوه. وه بۆ دكتۆروستافه‌كه‌ی چه‌ندين ده‌رماله‌ی جياواز(%١٠٠-%٥٠-%٣٠-%٢٠)ی سه‌رف كردووه وه هه‌روه‌ها جهنين پاره‌ی تری بۆ خه‌فاره داناوه وه‌ك بۆ دكتۆر ١٢٠٠٠٠ دينار بۆشهويَك چه‌ندينی بری تر بۆ ستافهكانی تر و كه‌چی تا ئيَستا له‌كاتی ههرحالهتيَكی تايبه‌ت كه‌نه‌خۆش دوچاری دهبيَت و پيَويستيهكی دهبيَت كاره‌كه‌ی بهريَوپيكی بۆ جیَ بهحیَ ناكريَت يان دكتۆری تايبه‌ت له‌شوينه‌كه‌ی نيه يان به‌ته‌له‌فۆن چاره‌سه‌ر دهكريَت يان ئه‌وه‌تا به بيانوی جۆراوجۆر احاله‌ی
نه‌خۆشخانه‌يه‌كی تردهكريَت (هه‌ربه‌و مناسه‌به‌يه‌وه به‌م جۆره ئيشكگريه لهنيَوان پزيشكان و كارمه‌ندان دهوتريَت خه‌فاره ئۆن كۆل )كه‌ئه‌مه‌ش سيستهميَكی نويَيه!!!!!!!! و پيَچهوانهی ياساكانه حكومه‌تی ههريَمه. يان ئه‌وه‌تا ناچاردهكريَت كه خۆی بچيَته نه‌خۆشخانه‌يه‌كی تايبه‌ت له‌به‌ر ناريَكوپيَكی خزمه‌ت گوزاری ته‌ندروستی ......هتد
كه ئه‌مانه گه‌نده‌لين و به‌رامبه‌ر به حكومه‌ت دهكريَت .به‌لام ئيستا كاتی ئه‌وه هاتووه كه حكوومه‌ت له‌جياتی ئه‌م هه‌موو پاداشت و ده‌رمالانه بير له ياسايه‌ك بكاته‌وه بۆ سزادانی ئه‌وانه‌ی كه‌ئه‌م كارانه‌ده‌كه‌ن(ههلبهته هه‌موو وانين بهشيَكن به‌لام ئه‌گه‌ر كهسيَيش بيَت ئه‌وا هه‌ر ئه‌م سيسته‌مه ناشيرين ده‌كات ) چونكه حكوومه‌ت هيَچ دريغی نه‌كردووه بۆيان بۆيه نابيَت ئه‌وانيش كه‌م ته‌رخه‌م بن. له‌كوی نوستووی حكومه‌تی ههريَم وا ده‌زانی ته‌نها به پاره‌و ده‌رماله ئه‌م كيشانه چاره‌سه‌ر ده‌بن؟؟؟؟!!!!!!
|
<urn:uuid:0381d956-b1b9-4add-af38-bbc47bf07d0d>
|
CC-MAIN-2017-13
|
http://naxoshxana.blogspot.com/2013_02_01_archive.html
|
2017-03-27T10:34:51Z
|
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2017-13/segments/1490218189471.55/warc/CC-MAIN-20170322212949-00443-ip-10-233-31-227.ec2.internal.warc.gz
|
ckb
| 0.941225 |
Arab
| 36 |
{"ckb_Arab_score": 0.9412245154380798, "sdh_Arab_score": 0.03322074934840202, "hac_Arab_score": 0.01192405167967081}
|
ساڵی پێشوو سه‌ره‌تای كۆتایی "دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و شام" (داعش) بوو له سوریا و عێراق، له‌كاتێكدا گروپه‌كه چه‌ندین ناوچه‌ی ژێرده‌سه‌ڵاتی و زۆر له سه‌ركرده‌كانی له‌ده‌ستدا، شاره‌زایان به دیارونایان وت.
له‌ناوچوونی گروپه‌كه خێراتربوو به به‌رپاكردنی چه‌ندین ئۆپه‌راسیۆن بۆ گرتنه‌وه‌ی دواهه‌مین دوو گه‌وره‌شاری ژێرده‌ستی: ره‌ققه له سوریا و موسڵ له عێراق.
لە 17 تشرینی یه‌كه‌م، دوای دوو ساڵ له خۆئاماده‌كردن و راهێنانی چڕ، هێزه هاوبه‌شه‌كانی عێراق ئۆپه‌راسیۆنێكیان به‌رپاكرد بۆ گرتنه‌وه‌ی موسڵ و له‌وكاته‌وه به‌شێكی گه‌وره‌ی خۆرهه‌ڵاتی شاره‌كه‌یان گرتۆتهوهدهست.
رۆژی 5 تشرینی یه‌كه‌م، هێزه‌كانی سوریای دیموكرات هه‌ڵمه‌تێكیان ده‌ستپێكرد به‌ناوی توڕه‌یی فورات بۆ گرتنه‌وه‌ی ره‌ققه و ده‌وروبه‌ری له‌ده‌ست داعش.
له یه‌كه‌م قۆناغی ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌دا ژماره‌یه‌كی زۆر له گوند و كێڵگه‌ی كشتوكاڵی له ناوچه‌كانی ده‌وروبه‌ری ره‌ققه رزگاركران و قۆناغی دووه‌میش له 10 كانونی یه‌كه‌م ده‌ستیپێكرد و تائێستاش به‌رده‌وامه.
ئامانجی ئۆپه‌راسیۆنه‌كه دابڕانی شاری ره‌ققه و گه‌مارۆدانی داعشه له‌ناویدا.
هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی پشتیوانی ئاسمانی دابینده‌كات بۆ هێزه‌كانی عێراق و سوریای دیموكرات له شه‌ڕیاندا له‌دژی داعش.
شاره‌زای بواری گروپه تێرۆریستیه‌كان و ئه‌فسه‌ری خانه‌نشینی میسری، عه‌مید وائیل عه‌بدولموته‌لیب به دیارونای وت: "ساڵی 2016 ساڵی هێرشه ئاسمانیه چڕه‌كانی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی بوو بۆسه‌ر داعش."
له سوریا، پشتگیریی هاوپه‌یمانان له جه‌نگاوه‌رانی هێزه‌كانی سوریای دیموكرات له‌سه‌ر زه‌وی، كۆمه‌ككردن بۆ رزگاركردنی مه‌نبیج له 2016 و شاره‌كانی كۆبانی و ته‌ل ئەبیەز (گرێ سپی) له 2015.
رۆژی 16 تشرینی یه‌كه‌م، یه‌كینه‌كانی سوپای ئازادی سوریا به‌پشتیوانی توركیا كۆمه‌ڵێك گوند و شارۆچكه‌یان له باكوری حه‌له‌ب له‌ده‌ست داعش سه‌نده‌وه، له‌وانه شاری سیمبۆڵیی دابیق ، وه‌ك به‌شێك له قۆناغی سێهه‌می ئۆپه‌راسیۆنی قه‌ڵغانی فورات.
هه‌روه‌ها هێزه‌كانی سوپای ئازادی سوریا دهستیانگرتهوه به‌سه‌ر شاری ستراتیژیی جه‌رابلوس له 24 ئاب.
عه‌بدولموته‌لیب وتی له‌ده‌ستدانی مه‌نبیج و جه‌رابلوس "رێگه‌ی جموجۆڵی ئازادی له داعش گرت له‌ناوەوە و ده‌ره‌وه‌ی خاكی سوریا". هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا كه ئه‌و دوو شاره وه‌ك رێڕه‌وێكی ژیاری وابوون بۆ به‌قاچاخبردنی نه‌وت و بازرگانیكردن و ناوه‌ندێكیش بۆ په‌یوه‌ندیكردن به ناوچه‌كانی تره‌وه.
له عێراق، داعش تێكشكانی به‌خۆوه بینی له‌سه‌رده‌ستی سوپای عێراق و هێزه‌كانی پێشمه‌رگه كه شاره‌كانی تكریت و سنجار و ره‌مادی و فه‌لوجه‌یان گرته‌وه.
مامۆستای ئابوریی نێوده‌وڵه‌تی له زانكۆی قاهیره، ناسر ئه‌سیوتی، وتی ساڵی 2016 "كاره‌ساتاوی بوو بۆ داعش له‌لایه‌نی داراییه‌وه، چونكه هێرشه ئاسمانیه‌كانی هاوپه‌یمانان توانییان زۆربه‌ی هێڵه‌كانی هاتوچۆی شمه‌كی گروپه‌كه په‌كبخه‌ن كه به‌كارده‌هاتن بۆ فرۆشتنی نه‌وت و ماده دزراوه‌كانی تر."
ئه‌سیوتی به دیارونای وت به‌هۆی ئه‌مه‌شه‌وه هه‌موو شێوازەكانی بازرگانیكردنی گروپه‌كه وەستان، له‌وانه فرۆشتنی به‌روبومی كشتوكاڵی و لۆكه و ئاسه‌واره‌كان.
داعش خه‌رجیی زۆر له چالاكیه‌كانی له‌ڕێی به‌قاچاخبردنی نه‌وتی خاوه‌وه دابیندهكرد له بیره‌نه‌وته‌كانی ناوچه‌كه‌وه، له‌وانه گه‌یاره له باشوری موسڵ، كه یه‌كێكه له كۆنترین و گرنگترینی بیره نه‌وته‌كانی عێراق.
داعش له 25 ئابدا له گه‌یاره ده‌رپه‌ڕێندرا و دواهه‌مین و گرنگترین ناوچه به نه‌وت ده‌وڵه‌مه‌نده‌كانی له عێراق له‌ده‌ستدا.
ئه‌سیوتی وتی: "هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی توانیشی پشتێنه‌ی ئه‌منی-دارایی توندبكاته‌وه، كه بووه هۆی بڕینی ئه‌و كۆمه‌كه داراییانه‌ی له ده‌ره‌وه بهدهستیدهگهیشت."
له‌ده‌ستدانی كۆمه‌كه داراییه‌كان كاریگهرییەكی راسته‌قینه‌یان هه‌بوو لەسه‌ر توانا داراییه‌كانی گروپه‌كه ، كه ناچاریكرد به كه‌مكردنه‌وه‌ی موچه‌ی چه‌كداره‌كانی بۆ نیوه، راپۆرته‌كان ئاشكرایان كرد.
ئه‌سیوتی وتی ئه‌مه‌ش بووه‌هۆی ئه‌وه‌ی زۆریان هه‌ڵبێن بۆ ده‌ره‌وه‌ی سوریا و عێراق یان بۆ ئه‌و ناوچه‌كانی تری ده‌ره‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی داعش.
وتیشی: "هانده‌ری دارایی كاریگه‌رترین رێگا بوو كه گروپه‌كه ده‌یگرته‌به‌ر بۆ راكێشانی چه‌كداران بۆناو ریزه‌كانی و به‌بێ ئه‌م چه‌كه ته‌وژمی چه‌كداران راوه‌ستا."
له‌پاڵ له‌ده‌ستدانی چه‌ندین شاری ستراتیژی و رێگاكانی به‌قاچاخبردنی نه‌وتدا له 2016 دا، داعش به‌رده‌وام فه‌رمانده باڵاكانیشی له‌ده‌ستده‌دا كه كاریگه‌رییه‌كی گه‌وره‌یان هه‌بوو له‌سه‌ر هه‌واداره‌كانیان .
رۆژنامه‌وانێكی سوری كه له قاهیره ده‌ژی، محه‌مه‌د عه‌بدوڵا، وتی: "گروپه‌كه زۆر له فه‌رمانده‌كانی هێڵی پێشه‌وه‌ی له‌ده‌ستدا له 2016 دا، كه ئاژاوه‌یه‌كی گه‌وره‌ی نایه‌وه لهڕیزهكایندا و بووه هۆی هه‌ڵهاتنی به‌كۆمه‌ڵ و تاكه‌كه‌سی له زۆر له به‌ره‌كانی شه‌ڕدا."
عه‌بدوڵا به دیارونای وت ئه‌ندامانی داعش ده‌ستیانكرد بە په‌یوه‌ندیكردن به ریزه‌كانی به‌ره‌ی نوسره‌وه كه ئێستا به به‌ره‌ی فه‌تح ئه‌لشام ناسراوه.
له‌نێو ئەو سه‌ركرده باڵایانه‌ی له‌لایه‌ن هاوپه‌یمانانه‌وه كرانه ئامانج وته‌بێژی داعش ئه‌بو محه‌مه‌د عه‌دنانی بوو كه ناوی راسته‌قینه‌ی ته‌ها سوبحی فه‌لاحه، کە له 30 ئاب کوژرا له هێرشێكی ئاسمانی‌دا له باكوری سوریا، پێنتاگۆن لە 12 ئه‌یلول پشتڕاستیكرده‌وه.
عه‌بدوڵا وتی عه‌دنانی "دووه‌م سه‌ركرده بوو له‌دوای سه‌ركرده‌ی گروپه‌كه ئه‌بوبه‌كر به‌غدادی".
له ته‌مموزدا گروپه‌كه كوژرانی سه‌ركرده‌ی باڵا ئه‌بوعومه‌ر شیشانیی پشتڕاستكرده‌وه كه ناوی راسته‌قینه‌ی تارخان باتیراشڤیلی بوو، له شارۆچكه‌ی شه‌رگات له عێراق. شیشانی زۆرجاران له‌نێوان عێراق و سوریادا هاوتوچۆی ده‌كرد.
هێرشێكی ئاسمانیی تری هاوپه‌یمانان له تشرینی دووه‌مدا له ره‌ققه، بوبه‌كر حه‌كیمی تونسیی كوشت، كه "كه‌سایه‌تیه‌كی سه‌ره‌كی بوو، به‌شدارییه‌كی چڕی مێژویی و نوێشی هه‌بوو له كارئاسانیكردن و ئۆپه‌راسیۆنه ده‌ره‌كیه‌كاندا" بۆ داعش، پێنتاگۆن له به‌یاننامه‌یه‌كدا لە 10 كانونی یه‌كه‌م رایگه‌یاند.
عه‌بدوڵای وتی "وه‌زیری راگه‌یاندن"ی داعش وائیل فه‌یاز، كه ناسرابوو به ئه‌بو محه‌مه‌د فورقان، له بۆردومانێكی وردی ئاسمانی‌دا كوژرا لە 7 ئه‌یلول له‌نزیكی ره‌ققه. به‌هه‌مانشێوه، سامی محه‌مه‌د جبوری، به‌رپرسێكی گروپه‌كه كه به‌رپرسیاربوو له ئۆپه‌راسیۆنه نه‌وتیه‌كان، له مانگی ئابدا كوژرا له قائیم له‌نزیكی سنوری عێراق-سوریا.
وتیشی له ناوچه گوندنشینه‌كانی حه‌له‌ب، نزیك به‌نداوی تشرین، هێزه كوردیه‌كان توانییان "ئه‌میری داعش ئه‌بو فیراس سهفرانی بكوژن" له مانگی ته‌مموزدا.
هه‌روه‌ها وتی له هێرشێكی ئاسمانی‌دا له ناوچه گوندنشینه‌كانی ره‌ققه ئه‌بو محه‌مه‌د بانیاسی كوژرا كه به‌رپرسی بۆمبڕێژكردنی ئۆتۆمبیله‌كان بوو؛ له‌كاتێكدا هێزه‌كانی سوریای دیموكراتیش ئه‌میری داعش ئوسامه تونسییان كوشت له‌كاتی هێرشكردنه‌سه‌ر مه‌نبیج له حوزه‌یران.
|
<urn:uuid:d1e87106-1a07-42a3-a094-d029626652d2>
|
CC-MAIN-2017-13
|
http://diyaruna.com/ckb/articles/cnmi_di/features/2017/01/03/feature-01
|
2017-03-27T00:37:55Z
|
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2017-13/segments/1490218189316.33/warc/CC-MAIN-20170322212949-00366-ip-10-233-31-227.ec2.internal.warc.gz
|
ckb
| 0.950646 |
Arab
| 25 |
{"ckb_Arab_score": 0.9506456851959229, "sdh_Arab_score": 0.04375062882900238}
|
چه‌ند ڕۆژێک پاش ئه‌وه‌ی چه‌کدارانی ئه‌لقاعیده ئاڵای خۆیان له‌سه‌ر باڵه‌خانه حکومییه‌کانی فه‌لوجه به‌رز کرده‌وه له وتووێژێکدا له‌گه‌ڵ به‌شی فارسی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا لوقمان فه‌یلی باڵیۆزی عێراق له ئه‌مه‌ریکا ڕایگه‌یاند ، ده‌ستگرتن به‌سه‌ر فه‌لوجه و چه‌ند به‌شێکی تری پارێزگای ئه‌نبار له‌لایه‌ن تیرۆرستانه‌وه بارودۆخێکی ته‌نگه‌تاوی بۆ حکومه‌تی عێراق دروست کردووه.
باڵیۆز لوقمان فه‌یلی ده‌ڵێت " ئێمه پابه‌ند نین به کارکردن ته‌نها له‌گه‌ڵ یه‌ک هاوپه‌یماندا، جا چ ئێرانیه‌کان بن، ئه‌مه‌ریکاییه‌کان بن و یان ڕوسییه‌کان و فه‌ڕه‌نسییه‌کان بن".
کۆشکی سپی داوای هاوکاری له‌شکری بۆ عێراق کردووه به‌ڵام یاسادانه‌ران هێشتا ناردنی هه‌لیکۆپته‌ری جۆری ئهپاچییان بۆ عێراق په‌سه‌ند نکردووه.
یاسادانه‌ران ده‌یانه‌وێت دڵنیابن له‌وه‌ی ئه‌و فڕۆکانه دژ به هاووڵاتیانی عێراقی به‌کار نه‌یه‌ن له‌و وڵاته‌ی که به‌هۆی ناکۆکی سیاسی دابه‌ش بووه.
|
<urn:uuid:596245e1-782e-4502-90bd-9d711954bc85>
|
CC-MAIN-2017-13
|
http://www.dengiamerika.com/a/1828173.html
|
2017-03-26T16:58:34Z
|
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2017-13/segments/1490218189244.95/warc/CC-MAIN-20170322212949-00026-ip-10-233-31-227.ec2.internal.warc.gz
|
ckb
| 0.985767 |
Arab
| 15 |
{"ckb_Arab_score": 0.9857669472694397, "sdh_Arab_score": 0.01351518090814352}
|
كاربه‌ده‌ستانی له‌شكری پۆڵۆنی ده‌ڵێن دوو كرێكاری سڤیڵی ئه‌مریكی و وه‌رگێڕه‌كه‌یان له‌لایه‌ن هه‌ندێ مرۆڤه‌وه، كه جلی پۆلیسیان له به‌ر كردبوو، له كاتی گۆڕینه‌وه‌ی نۆبهدارییان له باشووری به‌غدا هاتونه‌ته كوشتن.
كاربه‌ده‌ستان ده‌ڵێن ڕووداوه‌كه له دیر كاتێكی ڕۆژی سێ شه‌ممه نزیك حله ڕووی داوه وه هێزه‌كانی پۆڵۆنی 5 عێراقیان ده‌ستگیر كردووه كه لاشه‌ی كوژراوه‌كان له ناو ئۆتۆمبێله‌كه‌یان دابووه. كاربه‌ده‌ستانی پۆڵۆنی ناوی كوژراوه‌كانی ئاشكرا نه‌كردووه.
هێشتا هیچ شتێك له‌و باره‌یه‌وه له‌لایه‌ن له‌شكه‌ری ووڵاته یه‌كگرتووه‌كانه‌وه ڕانه‌گه‌یندراوه له كاتێكدا ئه‌مڕۆ بۆمبێك له شاری به‌عقوبه له باكووری پایته‌خت ته‌قیوه‌ته‌وه و بوه‌ته هۆی بریندار كردنی به‌لای كه‌م یه‌ك كه‌س و وێرانكردنی باره‌گایه‌كی پارتێكی سه‌ره‌كی شیعه‌كان.
|
<urn:uuid:119776c5-2726-40ca-b7eb-fecdd34ac3ef>
|
CC-MAIN-2017-13
|
http://www.dengiamerika.com/a/a-58-a-2004-03-10-1-1-89163102/942685.html
|
2017-03-27T00:59:52Z
|
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2017-13/segments/1490218189316.33/warc/CC-MAIN-20170322212949-00411-ip-10-233-31-227.ec2.internal.warc.gz
|
ckb
| 0.996007 |
Arab
| 10 |
{"ckb_Arab_score": 0.9960070848464966}
|
دیموكراته‌كان له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی ئه‌مریكا دهسـتیانكردووه به مشـتومڕكردن له‌سه‌ر به‌رنوسی بڕیارێـك بۆ دژایه‌تیـكردنی بڕیاره‌كه‌ی سه‌رۆك بوش كه بۆ ناردنی هێزی زیاتری ئه‌مریكایه بۆ عێراق.
سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران نانسی پلوسی گوتی گه‌لی ئه‌مریكا له مه‌سه‌له‌ی عێراق باوه‌ڕی به سه‌رۆك بوش نه‌ماوه و داوای گرتنه به‌ری ڕێوشوێنی نوێ ده‌كه‌ن. گوتیشی پـێشتر چوار جار ژماره‌ی هێزه‌كانی ئه‌مریكا له عێراق زیادكراوه به‌ڵام ته‌نها هه‌ر بۆته مایه‌ی زیادبوونی توندوتیژی.
چاوه‌ڕێ ده‌كرێت مشـتومڕ له‌سه‌ر بڕیاره‌كه به درێژایی ئه‌م هه‌فته‌یه به‌رده‌وامبێت، وه له‌وانه‌یه ڕۆژی هه‌ینی ده‌نگی له‌سه‌ر بدرێت. ئه‌و بڕیاره كه ده‌سه‌ڵاتی یاسایی داسه‌پاندنی نیـیه، دژی به‌رنامه‌ی سه‌رۆك بوشه بۆ ناردنی زیاتر له 20 هه‌زار سه‌ربازی هێزی شه‌ڕكه‌ری ئه‌مریكایه بۆ عێراق. هه‌روه‌ها به‌رنوسی بڕیاره‌كه پـشتیوانی بۆ ئه‌و هێزانه دووپات ده‌كاته‌وه كه ئێسـتا له عێراقن.
هه‌فته‌ی ڕابردوو كۆماریـیه‌كان توانیـیان پـێشی مشـتومڕ له‌سه‌ر بڕیارێـكی له‌و وێنه‌یه له ئه‌نجومه‌نی سـێناتۆران بگرن، به‌ڵام چاوه‌ڕێ ده‌كرێت ئه‌م بڕیاره به ئاسانی له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران په‌سه‌ند بكرێت.
ژماره‌یه‌كی زۆر له كۆماریـیه‌كان ده‌نگیان خسـتۆته پاڵ ده‌نگی دیموكراته‌كان وه‌ك لایه‌نگری به‌رنوسی بڕیاره‌كه.
تۆم لانتۆس كه نوێنه‌رێـكی سه‌ر به دیموكراته‌كانه گوتی وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا له عێراق شه‌ڕی تێرۆریزم ناكات به‌ڵـكو هه‌وڵی ناوبژیوانی له شه‌ڕێـكی ناوخۆیی ده‌دات كه پنچینهكهی ئاینیـیه.
كۆشـكی سـپی ده‌ڵێت ئه‌و بڕیاره كه ده‌سه‌ڵاتی یاسایی بۆ جێبه‌جێـكردن نیـیه ناتوانێت وا له سه‌رۆك بوش بكات له بڕیاره‌كه‌ی پاشـگه‌ز ببێته‌وه.
|
<urn:uuid:edef7f68-79cd-467a-ab64-312f14f84bb3>
|
CC-MAIN-2017-13
|
http://www.dengiamerika.com/a/a-58-2007-02-14-voa1-89200872/948828.html
|
2017-03-28T00:37:20Z
|
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2017-13/segments/1490218189583.91/warc/CC-MAIN-20170322212949-00431-ip-10-233-31-227.ec2.internal.warc.gz
|
ckb
| 0.944963 |
Arab
| 13 |
{"ckb_Arab_score": 0.9449625015258789, "sdh_Arab_score": 0.05308448150753975}
|
دكتۆر عه‌دنان ئه‌لدلێمی سه‌رۆكی به‌ره‌ی ئهلتهوافوقی عێراقی له گفتوگۆیه‌كدا له‌گه‌ڵ
هاوكارمان به‌ڵێن سـاڵح نكوڵی له‌و هه‌واڵانه ده‌كات كه ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن به‌ره‌كه‌یان لیسـتی ناوی وه‌زیره‌كانی دابێت به نوری ئه‌لمالیكی سه‌رۆك وه‌زیری عێراق، وه ده‌ڵێت ئه‌و هه‌واڵانه دروست نین و تا ئێسـتا ئه‌و لیسـتهیان پـێشـكه‌ش نه‌كردووه چونكه تا ئێسـتا ڕێـنهكهوتوون له‌سه‌ر دیاریكردنی پـۆسـتهكان و ئه‌و هه‌واڵانه‌ی بڵاوكراونه‌ته‌وه ورد و دورست نین.
به‌ڵێن سـاڵح ڕاپـۆرتێـكی له‌سه‌ر لێدوانه‌كانی دكتۆر عه‌دنان ئاماده‌كردووه و ده‌توانن گوێبیسـتی بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیه‌ی سه‌ره‌وه، ماوه‌كه‌ی 4:28 خوله‌كه.
|
<urn:uuid:da09868c-c61d-4284-a874-9a0fff581651>
|
CC-MAIN-2017-13
|
http://www.dengiamerika.com/a/a-58-2008-04-28-voa7-89213872/951197.html
|
2017-03-28T00:39:53Z
|
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2017-13/segments/1490218189583.91/warc/CC-MAIN-20170322212949-00431-ip-10-233-31-227.ec2.internal.warc.gz
|
ckb
| 0.991786 |
Arab
| 8 |
{"ckb_Arab_score": 0.9917863607406616}
|
بڕیاره ئه‌مرۆ باراک ئۆبامای سه‌رۆکی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا له کۆشکی سپی میوانداری ڕابه‌ری ڕوحی دوره وڵاتی تبتی، ده‌لای لاما بکات، ئه‌مه‌ش وێڕای نارهزایییهکی زۆری چین له‌و باره‌یه‌وه.
ده‌لای لاما، دوێنێ چوارشه‌ممه گه‌یشته واشنتن، به‌ر له کۆبوونه‌وه‌ی چاوه‌ڕوانکراوه‌که‌ی له‌گه‌ڵ به‌ڕێز ئۆبامادا، ئه‌وه‌ی که له ژوورێکی تایبه‌تی کۆشکی سپی ئه‌نجام ده‌درێت، نه‌ک له ئۆفیسی شێوه هێلکه‌یی ئه‌و کۆشكهدا.
له‌و باره‌یه‌وه، وته‌بێژێکی کۆشکی سپی ده‌ڵێت ڕێگه به ڕۆژنامه‌وانان نادرێت تاوه‌کو وێنه بگرن و رووماڵی کۆبوونه‌وه‌که‌ی نێوان سه‌رۆکی ئه‌مه‌ریکا و ده‌لای لاما بکه‌ن. به‌ڵام وته‌بێژه‌که ده‌شڵیت کۆشکی سپی وێنه‌یه‌کی فه‌رمی کۆبوونه‌وه‌که بڵاوده‌کاته‌وه.
ئه‌وه‌ی شایانی باسه، کۆبوونه‌وه‌که‌ی نێوانیان ڕاگه‌یاندنی توند ئامێزی له لایه‌ن چینه‌وه‌ی لێکه‌وتۆته‌وه و حکومه‌تی چینی به توندی له دژی سه‌ردانه‌که‌ی ڕابه‌ری تبتیـیهکانه بۆ واشنتن و له هه‌فته‌ی ڕابردوودا، چین داوی له وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا کردبوو، بانگهێشتکردنی ده‌لای لاما بۆ ئه‌مه‌ریکا ده‌ستبه‌جێ هه‌ڵبوه‌شێنێته‌وه. هه‌روه‌ها وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی چینی له هه‌فته‌ی ڕابردوودا گووتی ڕه‌نگه کۆبوونه‌وه‌ی سه‌رۆکی ئه‌مه‌ریکا له‌گه‌ڵ ده‌لای لاما، زیاتر زیان به په‌یوه‌ندیـیه‌کانی نێوان هه‌ردوو وڵات بگه‌ێنێت، ئه‌و پهیوهندیـیانهی که له‌م دوایـیه‌دا ئاڵۆز بوو ، به‌هۆی پلانی ئه‌مه‌ریکا بۆ فرۆشتنی چه‌ک به تایوان و ناکۆکی نێوانیان له‌سه‌ر ڕێژه‌ی ئاڵوگۆڕی دراوی چینی.
|
<urn:uuid:c1cd3473-9c98-429c-af88-7e9127c47d36>
|
CC-MAIN-2017-13
|
http://www.dengiamerika.com/a/a-58-2010-02-18-voa3-89239292/956294.html
|
2017-03-28T23:29:50Z
|
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2017-13/segments/1490218190134.25/warc/CC-MAIN-20170322212950-00451-ip-10-233-31-227.ec2.internal.warc.gz
|
ckb
| 0.999413 |
Arab
| 8 |
{"ckb_Arab_score": 0.9994126558303833}
|
به‌ڕێوه‌چوونی ڕێوڕه‌سمێكی دیكه به بۆنه‌ی ٢٦ی ڕێبه‌ندان له شاری مه‌ریوان
ڕۆژی چوارشه‌ممه ٢٧ی مانگی ڕێبه‌ندان كۆمه‌ڵێكی دیكه له هه‌ڵسووڕاوان و دۆستانی كۆمه‌ڵه و حیزبی كۆمۆنیستی ئێران له شاری مه‌ریوان به بۆنه‌ی ڕۆژی كۆمه‌ڵه‌وه هه‌ڵده‌ستن به به‌ڕێوه‌بردنی ڕێوڕه‌سمێك.
به پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، ئه‌م ڕێوڕه‌سمه به ڕاگرتنی یه‌ك ده‌قه بێده‌نگی بۆ به‌رزڕاگرتنی یادی هاوڕێیانی گیانبه‌ختكردووی ڕێبازی ئازادیی و سۆسیالیسم ده‌ستی پێكرد. پاشان یه‌كێك ئاماده‌بووان قسه و باسێكی له‌سه‌ر مێژوو و ڕۆڵ و هه‌روه‌ها جێگه و پێگه‌ی كۆمه‌ڵه له‌ناو خه‌باتی خه‌ڵكی كوردستان پێشكه‌ش كرد. پاشان له‌سه‌ر ته‌وه‌ری خه‌باتی چینایه‌تیی و كرێكاریی باسی ئازاد كرا و دواجار به‌شداربووان، ئه‌م ڕۆژه‌یان له‌یه‌كتر پیرۆزبایی كرد و جه‌ختیان له درێژه‌دان به ڕێگه و ئامانجی شۆڕشگێڕانه و سۆسیالیستیی هاوڕێیانی گیانبه‌ختكردوو كرده‌وه. ئه‌م ڕێوه‌ڕه‌سمه له‌نێو شایی و خۆشیی به‌شداربوواندا كۆتایی پێهات.
|
<urn:uuid:b43e4fb5-75ea-46e8-a3cb-b86d7ab04d55>
|
CC-MAIN-2017-13
|
http://komalah.org/index.php/hawalakan/13697.html
|
2017-03-24T17:54:55Z
|
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2017-13/segments/1490218188550.58/warc/CC-MAIN-20170322212948-00031-ip-10-233-31-227.ec2.internal.warc.gz
|
ckb
| 0.991877 |
Arab
| 3 |
{"ckb_Arab_score": 0.9918765425682068}
|
خەباتی هاوبەشی ژنانی کۆبانێ بەردەوامە
14:58
كۆبانێ - به ئامانجی پێشخستنی خەباتی هاوبەش و هەرەوەزی، کۆنگرەی ستار كۆمەڵه‌ی ژنانی له كانتۆنی كۆبانێ دامه‌زراند، یه‌كه‌م هه‌نگاوی كۆمهڵهكەش له گوندی ئه‌ل شیووخ دەستی پێ‌کرد.
لەناویاندا 12 ئه‌ندامی كۆنگری ستار و ژمارەیەکی زۆری ژنان بەشداریان کردوە لە کۆمەڵەکەدا و ئێستاش ده‌ستیان به كار و خه‌باتی کشتوکاڵی کردوە.
سوعاد شێخ زەمیر، به‌ڕێوبه‌ری كۆنگری ستار له هێڵی ڕۆژئاوای كانتۆنی كوبانێ لەو باریەوە ده‌ستنیشانی كرد: "به ئامانجی پێشخستنی ئابوری سه‌ربه‌خۆ به‌شداری كار‌و خه‌باتمان كردوه." جەختیشی کردەوە: "بەروبومەکانمان بۆخۆمان دەڕووێنین له كاتی كۆكردنه‌وه‌ی دا به شێوه‌یەكی یه‌كسان له ناو خۆمان دابه‌شی ده‌كه‌ین، هەندێک لە دەغڵ و دانمان ڕواندوە وەک جۆ، لە کاتی هاتنی وەرزی دانەوێڵەکانیتیرشدا ئەوانی تر دەڕووێنین وەک؛ نیسكه و نۆك. داوا كارین له هه‌موو ژنان بێنه ناو پڕۆژه كامانهوه، چونكه كشتوكاڵ به ده‌ستی ژن ئافرێنداوه ده‌بێت خاوه‌نداری لێ بكه‌ین."
"له سایه‌ی فهلسەفهو ڕامانی ڕێبه‌ر ئاپۆ خاوه‌نداری له كه‌لتور و هونه‌ری خۆمان ده‌كه‌ین"
سوعاد ئاماژەی بەوەشدا کە ئەوان لە سایەی هزری ئازادی‌دا ئەمڕۆ لە بەیەکەوە کار دەکەن و پشت بە خۆیان دەبەستن. ناوبراو وتیشی: "ئێمه‌ی ژنان ئه‌مڕۆ له سایه‌ی فهلسەفەو ڕامانی ڕێبه‌ر ئاپۆ خاوه‌نداری له به‌رهه‌می كوشتوكاڵی خۆمان ده‌كه‌ین، هەر لێرەشەوە بانگه‌وازی له هه‌موو ژنان ده‌كه‌م پەرە بە کشتوکاڵ و بەروبوومە خۆماڵیەکان بدەن و بەڕێگەی دامەزراندنی کۆمۆنی ئابوری ئەو خەباتە پێشبخەین.
لە کۆتایی قسەکانیدا سوعاد سەرنجی ڕاکێشایە سەر هێرش و پەلامارەکانی دەوڵەتی تورکیا بۆ سەر دەسکەوتەکانی ڕۆژئاوای کوردستان کرد و وێڕای ئیدانە کردنیان، بەردەوامی خۆی لە تێکۆشان دەربڕی.
"به ڕۆحی ژنان كاری كۆشتوكاڵی ده‌كه‌ین"
لای خۆشیەوە گوڵه محەمەد ژنێکی‌تری بەشداربووی ئەو کۆمەڵەیەیە ده‌ستنیشانی كرد : "ژنان به‌یه‌كه‌وه كار ده‌كه‌ن و به‌رهه‌مەكانیان كۆده‌كه‌نه‌وه به‌یه‌كه‌وه دابه‌شی ده‌كه‌ین به ڕووحی ژن كاری كوشتوكاڵی ده‌كه‌ین و ئابوری خۆمان به ده‌ست دێنین، ئێمه خۆشحاڵین بەو هەنگاوە گرنگە. هەرچەند هێرشی دەوڵەتی تورکیا‌و چەتەکانیش بەردەوامە، بەڵام ئێمەش لە خەباتی خۆمان بەردەوام دەبین و جارێکی‌تر ده‌وڵه‌تی توركیا شه‌رمه‌زار ده‌كه‌ین به‌و كرده‌وه نامرۆڤانه‌ی ئه‌ردۆغان، بە کوشتن و گرتنی کوردان ناتوانن لەناومان ببەن، چۆن ڕۆژئاوامان ڕزگار كرد، به‌مشێوه هه‌موو سوریا ڕزگار ده‌كه‌ین."
|
<urn:uuid:18776a05-5a74-4962-85f6-52b0eaf27a81>
|
CC-MAIN-2017-13
|
http://jinha.com.tr/so/ALL-NEWS/content/view/69226
|
2017-03-28T16:01:34Z
|
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2017-13/segments/1490218189802.18/warc/CC-MAIN-20170322212949-00111-ip-10-233-31-227.ec2.internal.warc.gz
|
ckb
| 0.905909 |
Arab
| 36 |
{"ckb_Arab_score": 0.9059085845947266, "hac_Arab_score": 0.0509718656539917, "sdh_Arab_score": 0.043044280260801315}
|
تۆنی بلێری سه‌رۆك وەزیری به‌ریتانیا فشاری خراوەته سه‌ر بۆ ڕووبهڕووكردنهوەی سه‌رۆك بوش سه‌بارەت به تاكتیكه‌كانی ئه‌مریكا له عێراقدا. ئه‌مه‌ش له‌م كاته‌ی هه‌ردوو ڕێبهرەكه ئه‌مڕۆ هه‌ینی له كۆشكی سپی كۆبونه‌ته‌وە.
جێی باسه، ڕۆژی پێنج شه‌ممه تۆنی بلێر به په‌یامنێرانی ڕاگه‌یاند كه خۆی و به‌ڕێز بوش هه‌مان مه‌به‌ست و خواستیان هه‌یه له عێراقدا، هه‌رچه‌ندێكه دوو كاربه‌دەستی له‌شكری ئه‌مریكی له دژی یاخیبوان له عێراقدا دڕندانه و زیان به‌خشه.
رۆبن كووك ی وەزیری پێشووی دەرەوەی به‌ریتانیا به ڕادیۆی به‌ریتانیا ی ڕاگه‌یاند كه به‌ڕێز بلێر هاوڕێیه‌كی ناراست دەێت گه‌ر هاتوو به سه‌رۆك بوش نه‌ڵێت كه سیاسه‌ته‌كانی كێشه‌ی زیاتر بۆ هاوپه‌یمانان له عێراقدا خولقاندووە.
|
<urn:uuid:03d3524d-d45f-422b-8ddb-8f6883c322aa>
|
CC-MAIN-2017-13
|
http://www.dengiamerika.com/a/a-58-a-2004-04-16-4-1-89156887/941819.html
|
2017-03-28T16:05:25Z
|
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2017-13/segments/1490218189802.18/warc/CC-MAIN-20170322212949-00111-ip-10-233-31-227.ec2.internal.warc.gz
|
ckb
| 0.983051 |
Arab
| 9 |
{"ckb_Arab_score": 0.9830514192581177, "sdh_Arab_score": 0.014745021238923073}
|
ئەمەریکا دەڵێت داوای لە ئوزبەکستان کردووە بێتە نێو هاوپەیمانێتی نێودەوڵەتی دژی داعش و ئازادبێت لەوەی چۆن پـێی باشە بەشداری بکات.
دانیال ڕۆسێنبلوم جێگری یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا بۆ کاروباری ئاسیای ناوەڕاست ڕۆژی پـێنجشەممە لە میانەی سەردانەکەی بۆ تەشقەندی پایتەختی ئەو وڵاتە، ئەمەی بۆ ڕۆژنامەوانان ڕاگەیاند.
گوتیشی ئەم هاوپەیمانێتیـیەی ئەمەریکا ڕابەرایەتی دەکات ڕۆڵی لەشکری دەبینێت، وەکو بۆردومانکردنی داعش لە سوریا و عێراق. لەگەڵ ئەوەشدا ئەندامانی هاوپەیمانێتیـیەکە دەتوانن بە شێوەیەکی دیکە ڕۆڵی خۆیان بـبینن، وەکو ڕێگەگرتن لە یارمەتیدانی دارایی داعش.
هەروەها ئاماژەی بۆ ئەوە کرد هاوپەیمانێتیـیەکەیان زانیاری لەسەر کەسانێـکیش کۆدەکاتەوە کە لەسەر سنوورەکان جموجۆڵ دەکەن.
پاشان گوتی پـێنج بۆ شەش ڕێگە هەن لە دژی داعش کە دەکرێت بگیرێنەبەر، بۆیە ئۆزبەکستان یان هەر وڵاتێـکی دیکە دەتوانێت یەکێـک لەو ڕێگەیانە یان زیاتر بگرێتەبەر.
جێی ئاماژەیە ئوزبەکسـتان ژمارەی دانیشـتوانەکەی 31 ملیۆن کەسە و زۆربەیان موسڵمانن. لە پاش هەرەسهێنانی یەکێتی سۆڤێت، ئەو وڵاتە دۆستێـکی ستراتیژی ناتۆ بووە لەو ناوچەیەی ناوەڕاستی ئاسیا، لەوانە یارمەتی داوە لە شەڕی دژی بزوتنەوەی تاڵیبان لە ئەفغانسـتان.
|
<urn:uuid:6a528acf-9a99-487a-af64-3fa438f9933d>
|
CC-MAIN-2017-13
|
http://www.dengiamerika.com/a/isis-uzbekistan/2936071.html
|
2017-03-29T15:26:00Z
|
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2017-13/segments/1490218190753.92/warc/CC-MAIN-20170322212950-00131-ip-10-233-31-227.ec2.internal.warc.gz
|
ckb
| 0.942034 |
Arab
| 12 |
{"ckb_Arab_score": 0.9420342445373535, "sdh_Arab_score": 0.04819679260253906}
|
تکایە پێش ناردنی داخوازیی ڕاوێژکاری بابەتەکانی خوارەوە بەوردی بخوێننەوه. ئێوە دەتوانن به ناردنی ئیمەیل، پرسیار یا داخوازیی ڕاوێژکاریی خۆتان ڕابگەیێنن. له ماوەیەکی کورت‌دا (لانیزۆر یەک حەوته و پتر هەینییەکان) وڵامی دکتۆر (حۆسنانی) وەردەگرن. تێبینی: له کاتێکدا داخوازیی ئێوه ڕاوێژکارییه، وێنەی تەواوڕوخسار و نیوەڕوخساری خۆتان بنێرن بۆمان.
باشتر وایه وێنەی نیوەڕوخسار له دوو لای دموچاوەوە بێت. بۆ دانی ڕاوێژکاریی باشتر، دکتۆر (حۆسنانی) دەبێ بتوانێت هاوڕێژەیی لووتتان لەگەڵ ئەندامەکانی تری دموچاوتان هەڵبسەنگێنێت. بۆیه وێنەکان به فۆتۆشۆپ دەستکاری مەکەن و چاو و ئەندامەکانی تری دموچاوتان مەپۆشێنن.
You may use one of the following contact methods:
|
<urn:uuid:da8a0807-9cad-4c8f-89d8-e86c20e22116>
|
CC-MAIN-2017-13
|
http://drhosnani.com/kurdi/new-question.php
|
2017-03-30T14:37:20Z
|
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2017-13/segments/1490218194601.22/warc/CC-MAIN-20170322212954-00151-ip-10-233-31-227.ec2.internal.warc.gz
|
ckb
| 0.962805 |
Arab
| 3 |
{"ckb_Arab_score": 0.9628047347068787, "sdh_Arab_score": 0.024224650114774704, "hac_Arab_score": 0.0129423001781106}
|
پـۆلیسی دژه ئاژاوه‌ی تورکیا مه‌یدانی ته‌قسیمی ئسته‌نبوڵی له خۆپـیشـانده‌ران چۆڵ کرد، ئه‌مه‌ش دوابه‌دوای شه‌وێـک له پـێـکدادانی نێوانیاندا.
پـۆلیسی دژه ئاژاوه له دوێنێ سێشه‌ممه‌وه به گازی فرمێسـک ڕێژ و ئاو ڕووبه‌ڕووی خۆپـیشـانده‌ران بووه‌وه له مه‌یدانه‌که‌دا و پـێـکدادان له نێوانیاندا تاوه‌کو به‌یانی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه به‌رده‌وام بوو.
ئه‌م هه‌ڵمه‌ته‌ی پـۆلیس پاش دوو هه‌فته هات له گردبوونه‌وه‌ی خۆپـیشـانده‌ران له ته‌قسیم، ئه‌مه‌ش به مه‌به‌سـتی ڕاگرتنی پـرۆژه‌یه‌کی حکومه‌ت بۆ تێـکدانی باخچه‌یه‌کی گشـتی له پاڵ مه‌یدانه‌که‌دا و بنیاکردنی سه‌ربازگه‌یه‌کی سمبوڵی هاوشێوه‌ی سه‌رده‌می عوسمانی و ناوه‌ندێـکی ڕۆشنبیری و بازاڕێـک له شوێنه‌که‌یدا.
خۆپـیشـانده‌ران هه‌روه‌ها داوایانکرد سه‌رۆک وه‌زیر ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان ده‌ست له پـۆسته‌که‌ی بکێشێته‌وه، ده‌ڵێن بیروباوه‌ڕه کۆنه‌پارێزه ئیسلامیـیه‌که‌ی به‌سه‌ر وڵاته سیکیولارهکهیاندا ده‌سه‌پـێنێت.
ئه‌ردۆغان به نیازه ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ک له خۆپـیشـانده‌ران کۆبـبێته‌وه، ئه‌مه‌ش له کاتێـکدا که تاوانباریان ده‌کات به‌وه‌ی به مه‌به‌ست وێنه و ئابوری وڵاته‌که تێـکدهدهن.
ساڵح تۆران په‌یامنێری ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا له ئسته‌نبوڵ ڕاپـۆرتی له‌م باره‌یه‌وه ناردوو.
|
<urn:uuid:4125e381-6b43-4e83-8a49-1a42b202f052>
|
CC-MAIN-2017-13
|
http://www.dengiamerika.com/a/1680098.html
|
2017-03-26T19:08:00Z
|
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2017-13/segments/1490218189245.97/warc/CC-MAIN-20170322212949-00361-ip-10-233-31-227.ec2.internal.warc.gz
|
ckb
| 0.998586 |
Arab
| 9 |
{"ckb_Arab_score": 0.9985861778259277}
|
گروپێکی به ڕێبه‌رایه‌تی شیرین عه‌بادی، براوه‌ی خه‌ڵاتی نۆبڵ، ده‌سه‌ڵاتدارانی ئێرانی
تاوانبار ده‌که‌ن به‌وه‌ی پێشێلی مافه‌کانی مرۆڤی کردووه به تایبه‌تی له بواره‌کانی چالاکی پیشه‌یی، ژنان و خوێندکاراندا.
عه‌بادی سه‌رۆکایه‌تی ناوه‌ندی داکۆکیکه‌رانی مافه‌کانی مرۆڤ ده‌کات و ده‌ڵێت بزاڤکارانی پیشه‌یی ڕاپێچی دادگا کراون به‌هۆی ئه‌و چالاکییانه‌ی له‌م دواییانه‌دا ئه‌نجامیانداوه. مانگی سێی ڕابردوو، کۆمه‌ڵێک له مامۆستایان داوای زیادکردنی موچه‌یان کردبوو و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته سێ خۆپیشاندانیان له ده‌ره‌وه‌ی باڵه‌خانه‌ی په‌رله‌ماندا سازکرد.
ڕاپۆرته‌که‌ی گروپی ناوبراو ڕه‌خنه‌شی له حکومه‌تی ئێرانی گرتووه بۆ زیادبوونی فشاره‌کانی له‌سه‌ر بزاڤکارانی ژنان و خوێندکارانی زانکۆکان و حکومه‌ت ژماره‌یه‌ک له‌و خوێندکارانه‌ی له خوێندنه‌کانیان ده‌رکردووه. هه‌مان ڕاپۆرت باسیش ده‌کات له‌وه‌ی حکومه‌ت فه‌رمانیداوه به له سێداره‌دانی ژماره‌یه‌ک تاوانبار که له ژێر ته‌مه‌نی 18 ساڵه‌وه‌ن و ئه‌مه‌ش له دژی یاساکانی مافی مرۆڤی نێوده‌وڵه‌تییه.
|
<urn:uuid:6a1d5bbd-9da0-49c3-892a-9e5a0eba3baf>
|
CC-MAIN-2017-13
|
http://www.dengiamerika.com/a/a-58-2007-07-15-voa3-89200012/948711.html
|
2017-03-26T19:10:12Z
|
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2017-13/segments/1490218189245.97/warc/CC-MAIN-20170322212949-00361-ip-10-233-31-227.ec2.internal.warc.gz
|
ckb
| 0.99966 |
Arab
| 9 |
{"ckb_Arab_score": 0.9996604919433594}
|
له‌وانه‌یه زۆرێكتان په‌یجی تایبه‌ت به خۆتان هه‌بێت به‌ڵام ناتوانن كه‌ڤه‌رێكی تایبه‌تی بۆ دروست بكه‌ن .
به‌ڵام به سه‌یركردنی ئه‌م ڤیدیۆیه دوودڵ مه‌به له دروستكردنی كه‌ڤه‌ر بۆ په‌یجه‌كه‌ت به جوانترین شێوه .
جۆره‌ها به‌رنامه‌ى تایبه‌ت به دیزاین هه‌یه ،به‌ڵام ئێمه كاره‌كه‌مان له ڕێگاى به‌رنامه‌ى ئه‌دۆب فۆتۆشۆپه‌وه ئه‌نجام ده‌ده‌ین .
ئاماده‌كردنى :سینا سرودهەموو ماڵپەر و دەزگایەكی ڕاگەیاندن ئازادە لە بڵاو كردنەوەی بابەتەكانی ماڵپەری تێك ئای، بەمەرجێك ئاماژەی بە سەرچاوەكە بكات
|
<urn:uuid:211bec9e-a67c-4284-a9a9-ace457b92329>
|
CC-MAIN-2017-13
|
http://techeye.org/browse/16533
|
2017-03-30T02:39:38Z
|
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2017-13/segments/1490218191984.96/warc/CC-MAIN-20170322212951-00141-ip-10-233-31-227.ec2.internal.warc.gz
|
ckb
| 0.987406 |
Arab
| 15 |
{"ckb_Arab_score": 0.9874057173728943, "sdh_Arab_score": 0.011183272115886211}
|
ئایایهكێتی نیشتیمانی ڕێ لهمافیئازادی خەڵكی دەگرێت؟؟ .. شه‌هاب كه‌ریم - ئه‌ڵمانیا
مرۆڤ ئازادهلهههربیر و بۆچوونێكی خۆی و به‌چێ شێوازێك بیرده‌كاته‌وه، بۆیه‌منیش ئه‌ومافه‌م به‌خۆم داوهكهلهدنیای به‌ناوئازادی و دیموكراتی لهمڕۆدابیر و بۆچوونی خۆم بخه‌مه‌ڕوو یان به‌چێ شێوازێك لهههرحیزب و ڕێكخراوێكدا كاری سیاسی خۆم بكه‌م، به‌تایبه‌تی له‌ته‌مه‌نی ههرزهكاریمهوههێشتاحهڤدهساڵان نهدبووم، لهناویهكێتی نیشتیمانیداچاوم به‌دنیای سیاسه‌تدا هه‌ڵهێناوه، له‌یه‌كه‌م ڕۆژی یه‌كێتی بوونمدافێری ئازادی و دیموكراتی و ڕه‌خنه و ڕه‌خنه‌له‌خۆگرتن بووم، هیچ كاتێكیش له‌هه‌وڵی تێكشكاندنی باری كه‌ساێتی به‌رامبه‌ره‌كه‌م نه‌بووم، له‌ئێستاشدا له دنیای غوربهتداوهك تاكێكی ڕه‌وه‌ندی كوردیش، ههمیشهبهشانازیهوهگهرخزمهتێكی بچو‌وكیش بێت ئه‌ركی خۆم به‌جێهێناوه و به‌شداری ده‌یان خۆپیشاندان و ڕێپێوان و كۆڕ و كۆبوونه‌وه‌كان و زۆربه‌ی زۆری یادهنێونهتهوهییهكانی وه‌ك ساڵیادی كاره‌ساتی ئه‌نفال وكیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه‌ی شه‌هید و ساڵیادی هه‌ڵكردنی ئاڵای كوردستان و پشتیوانی كردن و كۆمه‌ككردن بۆكوردانی ڕۆژئاوا‌و هتد. . . بێمنه‌ت خۆم بهقهرزای گه‌ل و نه‌ته‌وه‌كه‌م ده‌زانم و وه‌ك تاكێكی كوردئهرك و مافی خۆمه ده‌بێت له‌ئێستاش و لهداهاتووشدابهشانازیهوهجێ به‌جێ بكه‌م.
ساڵیادی جه‌ژنی نه‌ورۆزیش، یادێكی نێونهتهوایهتیه و بۆیهبهپێویستم زانی كۆڕێك بۆپێشمهرگهی دێرین و نووسه‌ر، كاك خدرزوحاك لهبهڕواری٢٢/٣/٢٠١٤لهشاری(فرایبۆرگ)له‌ووڵاتی ئهڵمانیالهژێر ناونیشانی نه‌ورۆز و میثۆلۆگیای نه‌ته‌وه‌ی كوردئامادهبكهم، زیاترلهچهندین كادر و نووسه‌ر و كه‌ساێتی ناسراوبانگهێشت كرابوون، ئاماده‌كردنی ئهوكۆڕهبهدورلهحیزبایهتی و تهنهاخزمهتكردنه بهمێژویی دێرینی گه‌لی كورد. به‌پێچه‌وانه‌وه، له‌بری ئه‌وه‌ی ئه‌ندامانی كۆمیته‌ی ئهڵمانیاشانازی به‌مێژووی گهلهكهمانهوهبكهن، به‌بێ هیچ به‌ڵگه‌یه‌ك و نووسراوێك ڕێگربوون له‌به‌رده‌م سازدانی كۆڕه‌كه‌مان، پاش ئه‌وه‌ی كۆمیته‌ی ئهڵمانیاتوند و تیژیان بهرامبهرنواندین، ئیمهبێدهنگیمان هه‌ڵبژارد. ئه‌گه‌رچی به‌ڵگه‌ی تۆماركراوی هه‌ڕه‌شه و گووڕهشهی ئه‌وكه‌سانه‌مان له‌به‌رده‌ستدایه به‌ڵام وه‌ك ڕه‌وشت و ڕێزداری خۆمان به‌ڵگه‌كان بڵاوناكهینهوهلای خۆمان پارێزراوه. لێرهداپرسیار ڕووبه‌ڕوی سه‌روی كۆمیته‌ی ئهڵمانیادهكرێت، ئایائهمهئهوئازادیهكهمن لهناویهكێتی نیشتیمانیدا فێری بووم و چاوم به‌دنیای سیاسه‌ت و ڕۆژگاری سه‌ختی پێشمه‌رگایه‌تیم هه‌ڵهێناوه؟ یان ئێوه بێمنه‌تن له‌یادی مێژوی گه‌له‌كه‌مانه‌وه؟ئایاسازدانی كۆڕێكی ڕۆشنبیری كاری ئاژاوه‌گێڕی و سه‌ر پێچیكردنهلهیاسای مافی ئازادی ڕاده‌ربڕین؟ئایاهیچ به‌ڵگه‌یه‌كی ئه‌وتۆتان لهبهردهستدایهبۆ تێكدان و شێواندنی مێژوی نه‌ته‌وه‌یه‌ك لهكۆڕێكداپێناسهی سه‌روه‌ریه‌كانی بكرێت؟یان كاری لهوجۆرهپێشێلكردنی مافی ئازادی مرۆڤه، ئه‌وانه‌ی به‌ناوی كۆمیتهوهڕیگرن له‌به‌رده‌م ئازادی خه‌ڵكی، كێن و به‌ناوی كێوه ته‌سك بیرانهدهرگای مافی ئازادی بهقفڵی حه‌وجۆش له‌سه‌رخه‌ڵكی داده‌خه‌ن؟لهڕاستیدائهمانههێزیك بچوك ده‌كه‌نه‌وه، حیزبێك لاوازده‌كه‌ن، ئهمانهونموونهی ئه‌وانه بێ ڕێزی به‌مێژووی گه‌لێكی ستهمدیدهدهكهن، نه‌گبه‌تی لهوهدایهتائێستهش له‌مافی ئازادی خه‌ڵك تێ نه‌گه‌یشتوون، له‌هه‌مان كاتیشدابهبێ هیچ بڕوانامه‌یه‌ك باس له‌دیموكراتی و ئازادی و وتار پێشكه‌ش به‌خه‌ڵك ده‌كه‌ن. پرسیاری من ئه‌وه‌یه، ئایایهكێتی نیشتیمانی ڕێ لهمافیئازادی خەڵكی دەگرێت؟؟یان ئهمانهسهربهخۆكاری لهوجۆرهدهكهن؟؟
|
<urn:uuid:cb8b7b75-3a46-4744-8e20-9733e41be2f6>
|
CC-MAIN-2017-13
|
http://www.kurdistannet.biz/2014/index.php/2013-12-26-19-02-03/2013-12-26-19-02-37/218-2014-03-26-07-52-30/734-2014-03-26-07-50-44
|
2017-03-28T17:46:36Z
|
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2017-13/segments/1490218189802.72/warc/CC-MAIN-20170322212949-00446-ip-10-233-31-227.ec2.internal.warc.gz
|
ckb
| 0.976423 |
Arab
| 9 |
{"ckb_Arab_score": 0.9764225482940674, "sdh_Arab_score": 0.01794554479420185}
|
ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان ده‌ستگیركردنی "گرووپێكی شه‌ش كه‌سیی ڕێكخراوی داعش"ی له كه‌ركووك راگه‌یاند.
ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان له ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا ئاشكرای كرد "له ئۆپه‌راسیۆنێكی به‌ڕێوبه‌رایه‌تیی گشتیی دژه‌تیرۆری سه‌ر به ئه‌نجومه‌نی ئاسایش و به هاوكاریی به‌ڕێوبه‌رایه‌تیی ئاسایشی كه‌ركووك، توانراوه شه‌وی رابردوو له گوندی (باجوان)ی نزیك كه‌ركووك گرووپێكی شه‌ش كه‌سیی سه‌ر به داعش ده‌ستگیر بكرێن".
ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی هه‌رێم ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه "ئه‌و گرووپه تاوانبارن به ئه‌نجامدانی چه‌ندین كرده‌وه‌ی تیرۆریستی له شاری كه‌ركووك و گونده‌كانی ڕۆژئاوای شاره‌كه". هه‌روه‌ها "پیلانیان بۆ ئه‌نجامدانی كرده‌وه‌ی تیرۆریستی له‌ناو شاری كه‌ركووك و قه‌زای دوبز هه‌بووه"
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه "ده‌ستگیركردنی ئه‌و كه‌سانه دوای كۆكردنه‌وه‌ی زانیاری و چاودێریی به‌رده‌وام بووه له‌سه‌ر گرووپه‌كه له گونده‌كانی ڕۆژئاوای كه‌ركووك".
128 جار خوێندراوەتەوە
01/02/2017
|
<urn:uuid:6bd91684-25c2-4b91-94cc-ba1873a6ee57>
|
CC-MAIN-2017-13
|
http://payam.tv/drejey-hewal.aspx?id=16293&LinkID=1
|
2017-03-24T08:03:48Z
|
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2017-13/segments/1490218187744.59/warc/CC-MAIN-20170322212947-00356-ip-10-233-31-227.ec2.internal.warc.gz
|
ckb
| 0.92538 |
Arab
| 3 |
{"ckb_Arab_score": 0.9253798723220825, "sdh_Arab_score": 0.0688144788146019}
|
له به‌رنامه‌ی ئه‌م هه‌فته‌یه‌ی فه‌رهه‌نگ و تۆره‌ی کوردی‌دا هاوکارمان به‌ڵێن ساڵح میوانداری چیرۆکنوس سیامه‌ند هادی کردووه.
ده‌بێت سیامه‌ندی چیرۆکنوس ، کام یه‌کێ له که‌سایه‌تیه‌کانی یان کاراکته‌ره‌کانی ناو چیرۆکه‌کانی له هه‌موویان زیاتر خۆشده‌وێت؟
چیرۆکنوس سیامه‌ند هادی ، وه‌ک ده‌ڵێت پێی وایه چیرۆکنوسانی دوای ڕاپه‌رین توانیویانه گۆڕانکاریه‌ک بکه‌ن له زمان و بابه‌ت و ته‌کنیکی چیرۆکدا.
ده‌توانن له ڕێی کلیککردنی ئه‌و فایله ده‌نگیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ گوێبیستی ته‌واوی به‌رنامه‌ی ئه‌م هه‌فته‌یه‌ی فه‌رهه‌نگ و تۆره‌ی کوردی بن که ماوه‌که‌ی 12:08 خوله‌که.
|
<urn:uuid:8a3cac66-ffec-4bbd-875b-fc4015f3f33a>
|
CC-MAIN-2017-13
|
http://www.dengiamerika.com/a/ferhengwtore-apr09-119535524/968301.html
|
2017-03-30T09:00:18Z
|
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2017-13/segments/1490218193288.61/warc/CC-MAIN-20170322212953-00101-ip-10-233-31-227.ec2.internal.warc.gz
|
ckb
| 0.992881 |
Arab
| 8 |
{"ckb_Arab_score": 0.9928812384605408}
|
ktv
* له 3ى ئابى 1914و له رۆژێكى وه‌كو ئه‌مڕۆ جه‌نگى جیهانى یه‌كه‌م به‌رپا بوو، هه‌رچه‌نده ده‌مێك بوو ولاته گه‌وره‌كانى جیهان ده‌یانویست سیستمى نێوده‌وڵه‌تى بگۆڕن و جیهان له‌سه ر نه‌خشه‌و سیناریۆیه‌كى نوێ دابه‌ش بكه‌نه‌وه به‌لام كوژرانى شازاده‌یه‌كى نه‌مساوى له شارى سه‌رایڤۆ ئاگرى له‌و ژیلهمۆیهدا كه ده‌مێك بوو چاوه‌روانى ته‌قینه‌وه بوو، جیهان به‌سه‌ر دوو به‌ره‌ى جه‌نگدا دابه‌ش بوو هاوپه‌یمانان له‌لایه‌ك و ولاتانى ته‌وه‌ر له‌به‌رانبه‌ریاندا روسیا له دژى ده‌وڵه‌تى عوسمانى جه‌نگى راگه‌یاند به‌وه‌ش كوردستان بووه یه‌كێك له مه‌یدانه گه‌رمه‌كانى شه‌ڕو گه‌لى كورد به‌ناچارى چووهشهڕێكى مالوێرانكارهوه كه هیچ به‌رژه‌وه‌ندییه‌كى ئه‌وى تیادا نه‌وبوو شیاوىباسه عوسمانییه‌كان له‌ژێر په‌رده‌ى ئایندا دروشمى جیهادیان به‌رزكردبۆوه ئه‌وه‌ش كارێكى واى كردبوو كورد له‌ژێر كاریگه‌رى هه‌ستى ئایینی‌دا له‌سه‌ره‌تاوه پشتیوانى له‌وان بكات به‌لام پاش ئه‌وه‌ى رووداوه كانى جه‌نگه‌كه كاره‌ساتى به‌سه‌ر كوردا هێنا هاریكارى كورد بۆ عوسمانییه‌كان كهمتربۆوه؛ جه‌نگى شوعهییبییه به سه‌كردایه‌تى شێخ مه‌حمودى حه‌فید له دژى هێزه‌كانى به‌ریتانیا كهبهروه به‌غدا ده‌هاتن نموونه‌ى به‌شدار بوونى كورده له جه‌نگى یه‌كه‌مى جیهانى له‌دژى هاوپه‌یمانه‌كان، شه‌رى كورد له دژى سوپاى روسیاى قه‌یسه‌رى له ناوچه‌كانى ورمێ ودواتر كرمانشان نموونه‌ى به‌شدار بوونى كورده‌كانى ئێرانیشه له‌و جه‌نگه‌دا شیاوى باسه رووسه‌كان لهمایسى ساڵى 1915دا چه‌ند ناوچه‌یه‌كى كوردستانییان لهدهوروبهرى ناوچه‌ى وان داگیركرد له 26ىشوباتى 1916شدا كرماشانیشیان گرت و له سلێمانیش نزیك بوونه‌وه، ئه‌و هێزانه‌ى رووس له‌كوردستاندا مانه‌وه تا ئه‌وكاته‌ى له1917دا شۆڕشى ئۆكتۆبه‌ر له روسیا به‌رپا كرا ، به‌هۆى ئه‌و شهرانهوه زیانێكى ماڵى و گیانى له كورد كه‌وت، ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدا بوو كورد چاوه‌ڕێ بوو به‌هۆى ئه‌و رووداوانه‌وه به مافى چارهخۆنوسین بگات به‌لام جه‌نگى یه‌كه‌مى جیهانى له‌هه‌ناوى خۆیدا رێكهوتننامهیهكى له چه‌شنى سلیكس بیكۆى له خۆ گرتبوو كه بوه هۆى ئه‌وه‌ى كوردستان نه‌ك به‌سه ردوو ده‌وڵه‌تدا به‌ڵكو ئه‌مجاره‌یان به‌سه‌ر چوار ولاتى ناوچه‌كه‌دا دابه‌ش كرا، ئاگربه‌ستى مۆدرس كۆتاى به جه‌نگى یه‌كه‌مى جیهاانى هێنا ئه‌و جه‌نگه‌ى به‌سه‌ركه‌وتنى هاوپه‌یمانان و ژێر كه‌وتنى عوسمانییه‌كان ولاتانى ته‌وه‌ر كۆتاى پێهات، ئه‌وبه‌شه‌ى كوردستانیش كه‌له ژێرده‌سه‌لاتى عوسمانییه‌كاندا بوو به‌شێكى كه‌وته ده‌ستى به‌ریتانیاو به‌شه‌كه‌ى تریشى له ژێر ده‌ستى ئاستانه‌دا مابۆوه، كوردستانى ئێرانیش به‌شێكى كه‌وته ده‌ستى به‌ریتانیاو به‌شه‌كه‌ى تریشى له‌ژێر ده‌سه‌لاتێكى لاوازى ده‌وڵه‌تى تاران‌دا بوو، كورد له پاش جه‌نگه‌كه‌وه له پێناوى مافهرهواكانیدا زنجیره‌یه‌ك شۆڕشى به‌رپا كرد به‌لام ولاتانى براوه‌ى جه‌نگ سیستمێكى نێوده‌وڵه‌تى نوێیان بۆ جیهان وناوچه‌كه دانا كه به‌رژوه‌ندى نه‌ته‌وه‌یه‌كى ماف خوراوى وه‌كو كوردى له‌به‌رچاوو نه‌گرتبوو له‌وه‌شدا نه‌وتى كوردستان رۆڵێكى خراپى بۆ كورد بینى.
* له 3ى ئابى ساڵى 1492 وله‌رۆژێكى وهكوئهمرۆدا(كریستۆفر كۆلۆمبۆس)بهسێكهشتى وژماره‌یه‌ك مه‌له‌وان، كه‌زۆربه‌یان له‌به‌ند كراوه‌كان پێكهاتبوون،سه‌فه‌رى به‌ناوبانگى ده‌ریایى خۆى ده‌ست پێكرد، كلۆمبس له‌به‌نده‌رى (پالووس)ى ئیسپانیاوه به‌رێكه‌وت، به‌مه‌به‌ستى گه‌ییشتن بههیندوستان، كلۆمبس ئاگادارى ئه‌وه بوو كه‌زه‌وى تاراده‌یه‌ك خره، هه‌ربۆیه ده‌یهه‌ویست لهرێگاى ده‌ریاى رۆژئاواوه(زریاى ئه‌تله‌س) خۆى بگه‌یه‌نێته هیندوستان، چونكه پێشتر پورتغالیهكان رێگاكانى رۆژهه‌ڵاتیان دۆزیبۆوه، هه‌ربۆیه كلۆمبس رێگاى ده‌ریایى رۆژئاواى هه‌ڵبژارد ،كلۆمبس دواى 71رۆژ گه‌ییشته دوورگه‌كانى(ئانتیل) لهكیشوهرىئهمریكا،واى زانى گه‌ییشتۆته نزیك هیند، وخهڵكانى ئهوناوچهشى بههیندیهكان ناوبرد كهههتا ئێستاش پێیان ده‌گوترێت هیندیه سوره‌كان، پاشان به‌دواى وشكانى زیاتردادهگهرا ودواجار( كوبا ودۆمینیكهن وهائیتى) دۆزیه‌وه ،وناوى(هیسپانیۆلا)ى له‌سه‌ر ئهوناوچانهدانا، به‌وشێوه‌یه سه‌فه‌رى كۆلۆمبس بۆ كیشوه‌رى ئه‌مریكا، رێگاى بۆ وڵاتانى كۆلۆنیالیست كرده‌وه وده‌ستیان به‌سه‌ر وڵاتانى ئهمریكاداگرت وته‌نانه‌ت هه‌وڵى له‌ناوبردنى زۆر لهشارهستانیهتیهكانى وه‌ك(مایا وئازتهك) یان له‌مه‌كسیك وناوچهكانى دیكه‌ى ئه‌مریكادا، وبۆئه‌وه‌ى كه‌خۆیان به‌ته‌واوه‌تى له‌وناوچانه‌دا جێگیر بكه‌ن ده‌ستیان بهكوشتارى خه‌ڵكى خۆجێى كرد كه‌له‌مێژوودا هیندیه سوره‌كان بههێمن ترین نه‌ته‌وه ناسرابوون.
|
<urn:uuid:0eead003-dfce-47e8-a8e5-3d2a2c8fabb6>
|
CC-MAIN-2017-13
|
http://kurdtishk.dahek.net/t120-topic
|
2017-03-25T15:39:59Z
|
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2017-13/segments/1490218188962.14/warc/CC-MAIN-20170322212948-00074-ip-10-233-31-227.ec2.internal.warc.gz
|
ckb
| 0.944144 |
Arab
| 5 |
{"ckb_Arab_score": 0.9441438317298889, "sdh_Arab_score": 0.05294129252433777}
|
خه‌بات: كارزان كانه‌بی
یانەی یۆڤانتۆسی ئیتالی ناسراو بە خانمە پیرەكە بەردەوام بیر لە هێنان و كڕینی یاریزانان دەكاتەوە بۆ ئەوەی هێزی زیاتر بە تیپەكەیان ببەخشن ، لە ئێستادا كارگێڕی یانە ئیتالیەكە لە هەوڵی ئەوەدایە گرێبەستێك لەگەڵ یاریزانی یانەی ریال مەدریدی ئیسپانی پیپی پورتوگالی مۆربكەن بۆ ئەوەی لە گواستنەوەی هاوینەی داهاتوو ئەم یاریزانە درێسی یانەی خانمە پیرەكە بپۆشێت، رۆژنامەكانی ووڵاتی ئیتالیاش ئەوەیان پشت ڕاست كردۆتەوە كەوا یانە ئیتابیەكە هەوڵی زۆری داوە بۆ ئەوەی گرێبەستێك لەگەڵ پیپی مۆریكات و هێلی بەرگری تیپەكەی زیاتر بەهێز بكات، هەر چەندە گرێبەستی یانەی ریال مەدرید لەگەڵ پیپی تاكو كۆتایی ئەم وەرزەی خولی ئیسپانییە، بەڵام پیپی هیچ شتێكی لەم بارەیەوە نەدركاندووە بۆ ڕاگەیاندنەكان.
|
<urn:uuid:4468fc4c-46fa-4f52-91e2-11a821050781>
|
CC-MAIN-2017-13
|
http://xebat.net/detail_articals.php?id=41721&z=9&l=1
|
2017-03-23T12:17:00Z
|
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2017-13/segments/1490218186895.51/warc/CC-MAIN-20170322212946-00006-ip-10-233-31-227.ec2.internal.warc.gz
|
ckb
| 0.911236 |
Arab
| 3 |
{"ckb_Arab_score": 0.9112361073493958, "hac_Arab_score": 0.06857704371213913, "sdh_Arab_score": 0.02018119767308235}
|
دایڤد ئه‌لابای نه‌مساوی و به‌رگریكاری یانه‌ی بایرن میونخی ئه‌ڵمانی بۆ شه‌شه‌مین جار له‌یانی وه‌رزشی خۆیدا وه‌كو باشترین یاریزانی نه‌مسا هه‌ڵبژێردرا بۆ ساڵی 2016
له‌و باریه‌وه یانه‌ی بایرن میونخ له پێگه‌ی فه‌رمی خۆی ئاشكرای كردووه كه به ده‌نگی 10 راهێنه‌ری له خولی یانه‌كانی نه‌مسا ئالابا وه‌كو باشترین یاریزانی وڵاته‌كه‌ی هه‌ڵبژێردارا بۆ ساڵی 2016 هاوكات ئه‌مه بۆ جاری شه‌شه‌م بوو له مێژووی ئه‌و یاریزانه‌دا.
له‌دوای وه‌رگرتنی خه‌ڵاته‌كه‌ش ئالابا ئاشكرای كرد كه ئه‌مه شه‌ره‌فێكی گه‌وره‌یه بۆ ئه‌وو خه‌ڵاتێكی زۆر به‌نرخه, هیوادارم بتوانم له‌سه‌ر ئه‌و ئاسته به‌رزه به‌رده‌وام بم.
جێگه‌ی ئاماژه‌یه ئالابا له‌بردنه‌وه‌ی خه‌ڵاته‌كه كێبڕكێی كریستیان فۆتیچی یاریزانی لیسته‌ر سیتی ده‌كرد كه توانی سه‌ربكه‌وێت به‌سه‌ر ئه‌و یاریزانه‌ی یانه ئینگلیزییه‌كه.
256 جار خوێندراوەتەوە
21/12/2016
|
<urn:uuid:1ce1bbe7-e801-46f5-9d61-e729c58d0526>
|
CC-MAIN-2017-13
|
http://payam.tv/drejey-hewal.aspx?id=15227&LinkID=4
|
2017-03-26T11:10:29Z
|
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2017-13/segments/1490218189214.2/warc/CC-MAIN-20170322212949-00066-ip-10-233-31-227.ec2.internal.warc.gz
|
ckb
| 0.996501 |
Arab
| 3 |
{"ckb_Arab_score": 0.9965007901191711}
|
سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق له‌گه‌ڵ پارێزگاری كه‌ركوك كۆبۆوه
PM:11:14:11/01/2017
وێستگه نیوز –
سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق و پارێزگاری كه‌ركوك پرسی ئازادكردنه‌وه‌ی قه‌زای حه‌ویجه و هه‌وڵه‌كانی فریاكه‌وتنی ئاواره‌كان و زامن كردنی گه‌ڕانه‌وه‌یان بۆ ناوچه‌كانیان تاووتوێ كرد.
به‌گوێره‌ی به‌یاننامه‌یه‌كی نوسینگه‌ی راگه‌یاندنی پارێزگاری كه‌ركوك، ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه له نوسینگه‌ی تایبه‌تی خۆی له به‌غدا، حه‌یده‌ری عه‌بادی سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق پێشوازی له دكتۆر نه‌جمه‌دین كه‌ریم پارێزگاری كه‌ركوك كرد.
به‌گوێره‌ی به‌یاننامه‌كه، له كۆبونه‌وه‌كه‌دا بارودۆخی ئه‌منی و سیاسی و ئابوری له عیراق به گشتی و له شاری كه‌ركوك به تایبه‌تی تاووتوێكرا و جه‌خت كراوه‌ته‌وه له گرنگی په‌له‌كردن له ئازادكردنه‌وه‌ی قه‌زای (حه‌ویجه) و ناوچه‌كانی باشور و رۆژئاوای كه‌ركوك له‌به‌ر رۆشنایی ئه‌و سه‌ركه‌وتنانه‌ی له به‌ره‌كانی شه‌ڕدا له موسڵ به‌ده‌ستهاتوه و به‌رده‌وامی كه‌ركوك له پێشوازی كردن له ئاواره‌كان و دابینكردنی شوێنی حه‌وانه‌وه بۆیان پاش ئه‌وه‌ی كه پێشتر پێشوازی كراوه له زیاتر له 650 هه‌زار ئاواره و ته‌ئكید كراوه‌ته‌وه له‌سه‌ر گرنگی گه‌ڕانه‌وه‌یان بۆ ناوچه ئازاد كراوه‌كانیان له شاره‌كانی ئه‌نباڕ و دیاله و سه‌ڵاحه‌دین.
هه‌ر له‌و دیداره‌دا جه‌خت كرایه‌وه له‌سه‌ر سه‌رف كردنی شایسته داراییه‌كانی كه‌ركوك له پترۆدۆلار و به‌شی شاری كه‌ركوك له پاره‌ی گه‌شه‌پێدانی هه‌رێمه‌كان.
سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق ستایشی پشتیوانی هاوڵاتییانی كه‌ركوكی كرد له هێزه ئه‌منییه‌كان و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌یان بۆ په‌لاماره‌كانی تیرۆریستانی داعش هه‌ر وه‌ك ستایشی رۆڵی ئیداره‌ی كه‌ركوكی كرد له رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ته‌گه‌ره‌كان و تێگه‌یشتنی خۆی ده‌ربڕی بۆ ئه‌و ئاسته‌نگانه‌ی هاتونه‌ته پێش له كه‌ركوكدا به‌تایبه‌تی له بواره‌كانی ئابوری و مرۆیی‌دا.
لای خۆیه‌وه پارێزگاری كه‌ركوك جه‌ختی كرده‌وه له "گرنگی په‌له‌كردن له به‌رپاكردنی هه‌ڵمه‌تی پاككردنه‌وه‌ی ناوچه‌كانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی داعش له سنوری كه‌ركوكدا بۆ نه‌هێشتنی ئه‌و مهترسیییانهی ده‌یكاته سه‌ر كه‌ركوك و شاره هاوسنوره‌كانی و بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی مه‌ینه‌تییه‌كانی هاوڵاتییانی ئه‌و ناوچانه".
دكتۆر نه‌جمه‌دین كه‌ریم ته‌ئكیدیشی كرده‌وه له‌سه‌ر زامنكردنی مافه ده‌ستوری و یاساییه‌كانی شاری كه‌ركوك و كه‌مكردنه‌وه‌ی ئه‌و فشاره ئابورییه‌ی كه‌وتۆته سه‌ر شاره‌كه و به‌ده‌نگه‌وه هاتنی دانیشتوانه‌كه‌ی به تایبه‌تی له دۆسێی ئاواره‌كاندا كه فشارێكی زۆری خستۆته سه‌ر داموده‌زگاكانی كه‌ركوك و هاوڵاتییانی و جه‌ختی كرده‌وه له گرنگی هه‌ماهه‌نگی و یه‌كخستنی هه‌وڵه‌كانی داموده‌زگا حكومی و كۆمهڵگاو نێوده‌وڵه‌تییه‌كان له پێناو گه‌ڕانه‌وه‌ی ئاواره‌كان بۆ ناوچه ئازادكراوه‌كانیان له رێگای به‌رنامه‌یه‌كی حكومییه‌وه.
ئه‌م بابه‌ته 592
جار خوێنراوهتهوه
زۆرترین خوێندراو
هەواڵی زیاتر
|
<urn:uuid:59c64959-3a27-4c4f-8102-e963a5790688>
|
CC-MAIN-2017-13
|
http://westganews.com/dreja.aspx?=hewal&jmara=31773&Jor=1
|
2017-03-29T09:16:32Z
|
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2017-13/segments/1490218190236.99/warc/CC-MAIN-20170322212950-00126-ip-10-233-31-227.ec2.internal.warc.gz
|
ckb
| 0.890271 |
Arab
| 7 |
{"ckb_Arab_score": 0.890271008014679, "sdh_Arab_score": 0.1062493622303009}
|
ده‌زگاکانی ڕاگه‌یاندنی ئێران ده‌ڵێن بۆمبێـک له تاران ته‌قیوه‌ته‌وه و بووه‌ته مایه‌ی کوژرانی پـرۆفیسۆرێـکی زانکۆ که هه‌روه‌ها وه‌ک زانایه‌ک بۆ به‌رنامه‌ی ناو‌کی ئێران کارده‌کات.
ئاژانسی دهنگوباسی فارس گوتی که‌سێـک که به ماتۆرسکیله‌وه بووه بۆمبه‌که‌ی له ژێر ئۆتۆمبیلی موسـته‌فا ئه‌حمه‌دی ڕۆشه‌ن داناوه. کاربه‌ده‌سـتانی ئێران ئۆباڵی هێرشه‌که ده‌خه‌نه ئه‌سـتۆی ئیسرائیل.
هه‌روه‌ها له هه‌واڵه‌که‌دا هاتووه 2 که‌سی دیکه له‌م ته‌قینه‌وه‌یه‌ی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه له به‌شی باکوری تاران‌دا برینداربوون.
ئاژانسی فارس ده‌ڵێت ڕۆشه‌ن سه‌رپه‌رشـتی به‌شێـکی له ده‌زگای ناو‌کی ناتانز کردووه. ئێران له نهۆمی یه‌که‌می ئه‌و ده‌زگایه یۆرانیۆم بۆ ئاسـتێـکی نزم ده‌پـیتێنێت.
دوێنێ سێشه‌ممه کاربه‌ده‌سـتانی ئێران جه‌ختیان کرده‌وه سه‌ر ئه‌وه‌ی یه‌که‌یه‌کی نوێ له نهۆمی ژێر زه‌مینی ئه‌و ده‌زگایه ده‌سـتیکردووه به پـیتاندنی یۆرانیۆم. دیپـلۆماتانی ئه‌وانه‌ی په‌یوه‌ندیان به ئاژانسی ناو‌کی سه‌ر به نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کانه‌وه هه‌یه ده‌ڵێن کاره‌کان له‌و یه‌که‌یه‌دا ته‌واو بووه بۆ پـیتاندنی یۆرانیۆم بۆ ئاسـتێـکی به‌رزتر.
جێی ئاماژه پـێـکردنه له‌م سـاڵانه‌ی دوایـیدا چه‌ند زانایه‌کی ناو‌کی ئێرانی کوژراون یان بریندارکراون.
کاربه‌ده‌سـتانی ئێران ئۆباڵی ئه‌و هێرشانه ده‌خه‌نه ئه‌سـتۆی ده‌زگا زانیاریـیه‌کانی ئه‌مه‌ریکا و ئیسرائیل، واته CIA و مۆساد.
|
<urn:uuid:e2dc6d43-09ee-40fc-8903-de6d1dbf10cf>
|
CC-MAIN-2017-13
|
http://www.dengiamerika.com/a/iran-bombing-11jan12-137085498/978968.html
|
2017-03-29T09:20:07Z
|
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2017-13/segments/1490218190236.99/warc/CC-MAIN-20170322212950-00126-ip-10-233-31-227.ec2.internal.warc.gz
|
ckb
| 0.999714 |
Arab
| 14 |
{"ckb_Arab_score": 0.9997135996818542}
|
كاربه‌ده‌ستانی لوبنانی ده‌ڵێن له دواینترین شه‌ڕ و پـێـكدادانی نێوان حكومه‌ت و ملیتانه ئیسلامیـیه‌كانی ناو كه‌مپی په‌نابه‌رانی فه‌ڵه‌ستینی نزیك ته‌ڕابلوس 3 سه‌رباز كوژراون.
له‌شكری لوبنانی پاش نزیكه‌ی سێ هه‌فته له شه‌ڕ كردن ده‌ڵێن ئه‌وان هه‌نگاو به‌هه‌نگاو ئه‌و شوێنانه كۆنتڕۆڵ ده‌كه‌ن كه له‌لایه‌ن فهتحولئیسلامهوه گیراوه.
ڕۆژی شه‌ممه دوكهڵێـكی ڕه‌شی زۆر له كه‌مپی نههرولباردی باكوری لوبنانه‌وه به‌رز بووه‌وه. دانیشتوانی كه‌مپه‌كه به ده‌نگی ئه‌مریكایان ڕاگه‌یاند كه كه‌مپه‌كه وێرانه، كاره‌بای نیه و ئاوی كه‌مه.
له‌و ده‌مه‌وه‌ی ئه‌و شه‌ڕه له 20 ی مانگی پـێـنجه‌وه ده‌ستی پـێـكردووه به‌ده‌یان هه‌زار په‌نابه‌ر له‌وێ ڕایان كردووه، به‌ڵام هێشتاش به‌هه‌زاران كه‌سی تر له‌وێن.
هه‌تا ئێسـتا به‌لایه‌نی كه‌م 115 كه‌س له ملیتانهكان و كه‌سانی مه‌ده‌نی و نزیكه‌ی 50 سه‌ربازی لوبنانی كوژراون.
ملیتانهكان به‌به‌رده‌وامی داواكاری حكومه‌ت بۆ خۆ به‌ده‌سته‌وه‌دانیان ڕه‌تده‌كه‌نه‌وه، وه به‌ڵێنیان داوه تا مردن شه‌ڕ بكه‌ن.
ده‌سه‌ڵاتدارانی لوبنانی ده‌شڵێن 32 چه‌كداری فه‌تحولئیسلامیان ده‌سـتگیركردووه.
له لایه‌كی دیكه‌وه كاربهدهسـان ده‌ڵێن ڕۆژی هه‌ینی به‌لایه‌نی كه‌م 9 عێراقیـیان به پاسـپۆرتی سـاخته هه‌وڵیان داوه له ڕێـگه‌ی سوریاوه بـچنه ناو لوبنانه‌وه. ڕوونیش نیـیه بۆ چ مهبهسـتێـك وسـتویانه بچنه ناو لوبنانه‌وه.
|
<urn:uuid:0da5f19f-7293-4a07-9ad6-5ccbf29c65d0>
|
CC-MAIN-2017-13
|
http://www.dengiamerika.com/a/a-58-2007-06-09-voa5-89207217/949828.html
|
2017-03-22T22:23:49Z
|
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2017-13/segments/1490218186353.38/warc/CC-MAIN-20170322212946-00616-ip-10-233-31-227.ec2.internal.warc.gz
|
ckb
| 0.995049 |
Arab
| 8 |
{"ckb_Arab_score": 0.9950488209724426}
|
ده‌وڵه‌تی ئێرانی ده‌ڵێت له‌شـکری وڵات ده‌سـتی به مانۆڕێـکی گه‌وره کردووه که سه‌نگی خسـتۆته سه‌ر مه‌سه‌له‌ی ئاسایش له که‌نداو و هه‌روه‌ها له ته‌نگه‌ی هورمزدا سه‌رکه‌وتووانه‌ش کهشـتیان تاقیکردۆته‌وه ئه‌وه‌ی ده‌توانێت خۆی له بینینی له لایه‌ن ڕاداره‌وه بدزێته‌وه و ده‌توانێت که‌شـتی دوژمنیش تێـکبشکێنێت.
له‌و باره‌یه‌وه جێـگری سه‌رۆکی سوپای پاسـداران ده‌ڵێت ئه‌مڕۆ هێزه‌کانی ئێرانی سیسـتمی چه‌کی له ته‌نگه‌ی هورمزدا تاقیان کرده‌وه، هه‌روه‌ها تواناکانی موخابه‌راتی و په‌یوه‌ندیش.
ئه‌وه‌ی شـایه‌نی باسه نزیکه‌ی 40% باری نه‌وتی جیهانی به ته‌نگه‌ی هورمزدا تێده‌په‌ڕێت.
سه‌باره‌ت به ئێران دوێنێ وته‌بێژی وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مه‌ریکا ڕایگه‌یاند سـتراتیژی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا به‌رامبه‌ر ئێران نه‌گۆڕاوه.
وته‌بێژه‌که ئاماژه به‌وه‌ش کرد واشنتن هیوا ده‌خوازێت کاری دیپـلۆماتی و سـزاکان به‌رنامه‌ی ناوه‌کی تاران ڕاگرن، به‌ڵام هاوکات هه‌موو بژاره‌کانی بۆ ئه‌و مه‌به‌سـته به دور دانه‌نا، له‌وانه کرده‌ی له‌شـکری له دژی ئێران.
|
<urn:uuid:263aeb51-5d33-4766-af66-53739781a34f>
|
CC-MAIN-2017-13
|
http://www.dengiamerika.com/a/iran-military-22apr10-91848239/957748.html
|
2017-03-22T22:25:06Z
|
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2017-13/segments/1490218186353.38/warc/CC-MAIN-20170322212946-00616-ip-10-233-31-227.ec2.internal.warc.gz
|
ckb
| 0.998724 |
Arab
| 8 |
{"ckb_Arab_score": 0.9987236261367798}
|
ئهلیـــزا مارکـــوز، نووسه‌ری کتێــبی "خوێن و بڕوا ــ په‌که‌که و شـــه‌ڕی ســــهربهخۆیی کوردان"، له وتووێژێــکدا له گه‌ڵ گــۆڤاری (World politics reviw) وێرای ئاماژه به‌و بابه‌ته‌ی سه‌ره‌وه، ئه‌وه‌ش ده‌خاته روو که "زیاده‌رۆیی ده‌بێ ئه‌گه‌ر بڵێین ئه‌و سێ وڵاته راسته‌وخۆ هاوئاهه‌نگیی ده‌که‌ن" له بهربهرهکانیکردنیاندا له‌گه‌ڵ په‌که‌که.
ئه‌و نووسه‌ره ئه‌مریکییه له درێژه‌ی وتووێژه‌که‌یدا ئاماژه‌ی به‌وه‌ش داوه که دژایه‌تیی ئێران و سووریا له‌گه‌ڵ په‌که‌که، دوای گیرانی ئۆجالان و کۆتایی هاتنی شه‌ڕ ده‌ستی پێکردووه چوونکا وه‌ک ئه‌و ده‌ڵێ " ... کۆتایی هاتنی شه‌ڕ وای کرد ئیتر ئه‌و گرووپه سوودی بۆ که‌س نه‌مێنێ له هه‌رێمه‌که‌دا"
ـ هاوکاریی تورکیا، سووریا و ئێران به دژی په‌که‌که، له چ ئاستێک دایه؟
ئه‌لیزا مارکوز: تورکیا و ئێران و سووریا له رابردوودا کۆک نه‌بوون له سه‌ر به‌ربه‌ره‌کانیکردن له‌گه‌ڵ گه‌ریلا کورده‌کاندا. سووریا، به ئامانجی گوشار خستنه سه‌ر تورکیا له بابه‌ت پرسی ئاو و هێندێک پرسی دیکه‌ی جێگه‌ی کێشه، عه‌بدوڵا ئۆجالانی بۆ ماوه‌ی 20 ساڵ په‌نادا ـ له 1979 تا کۆتاییه‌کانی 1998. ئێرانیش له کۆتایی هه‌شتاکاندا، له ژێره‌وه جۆرێک له په‌یمانی له‌گه‌ڵ په‌که‌که هه‌بوو که چاوپۆشی ده‌کرد له تێپه‌ڕینی شه‌ڕڤانه‌کانیان به خاکی ئێران‌دا به‌ره‌و سنووره‌کانی تورکیا، له جیاتیی ئه‌وه زانیاریی هه‌واڵگریی ل؛ه په‌که‌که وه‌رده‌گرت سه‌باره‌ت به جموجۆڵه سه‌ربازییه‌کانی تورکیا. گۆڕانێکی خێرا به‌سه‌ر بارودۆخه سیاسییه‌که‌دا هات، کاتێک ئۆجالان له کۆتایی نه‌وه‌ده‌کاندا له سووریا ده‌رکرا و سه‌رئه‌نجام له لایه‌ن تورکیاوه قۆڵبه‌ست کرا. سووریا به‌ره‌به‌ره ده‌ستی کرد به گرتنی ئه‌ندامانی په‌که‌که (هه‌رچه‌ند به‌شی هه‌رێ زۆری هێزه‌کانی ئه‌و گرووپه زۆر پێشتر چووبوونه کوردستانی ئێراق) و په‌یوه‌ندییه‌کانی له‌گه‌ڵ تورکیا گه‌رمتر کرد. ئێرانیش په‌یوه‌ندییه‌کانی خۆی له‌گه‌ڵ په‌که‌که پساند. ئه‌وه دوای گیرانی ئۆجالان و کۆتایی هاتنی شه‌ڕ، که وای کرد ئیتر ئه‌و گرووپه سوودی بۆ که‌س نه‌مێنێ له هه‌رێمه‌که‌دا، روویدا. به تایبه‌ت ههڵبژیرانی ئه‌ردۆگانی ئیسلامی له 2002دا، وایکرد که په‌یوه‌ندییه‌کانی ئێران و تورکیا گه‌رمتر بوون درێژه درا به قه‌ده‌غه بوونی په‌که‌که.
ـ ئه‌دی ئه‌و هاوکاری و هاوئاهه‌نگییه ئه‌م دواییه گوزاره له چی ده‌کات؟
ئه‌لیزا مارکوز: زیاده‌رۆیی ده‌بێ ئه‌گه‌ر بڵێین ئه‌و سێ وڵاته به راستی هاوئاهه‌نگی ده‌که‌ن. سووریا ئێستا که‌متر گوێ ده‌داته په‌که‌که، چوونکا هێزه‌کانیان له چیاکانی کوردستانی ئێراق نیشته‌جێن، له سنووره‌کانی ئێران نزیکترن. ئێرانیش که‌متر کاری به په‌که‌که‌یه هێنده‌ی کاری به پارته ده‌سته‌خوشکه ئێرانییه‌که‌یه‌تی. ئێستا ئێران و تورکیا له‌سه‌ر په‌که‌که و پژاک زۆر ئاکتیڤن، هه‌ردووکیان هه‌مان زنجیره چیا بۆردومان ده‌که‌ن. به‌ڵام ئه‌وه به‌و مانایه نییه که ئه‌وان به راستیش هاوئاهه‌نگی ده‌که‌ن. به‌ڵام ئه‌و جێگایه‌ی هێرشی بۆ ده‌که‌ن سنوورداره؛ به به‌رچاوگرتنی ئه‌و جوگرافیایه، پێداویستییه‌ک نییه بۆهاوئاهه‌نگی کردن. ئێران له‌مێژه سنووره‌کانی خۆی به رووی په‌که‌که‌دا داخستووه و له دوو ساڵ له‌مه‌و به‌ره‌وه زۆر جار ده‌بینین ئه‌و شه‌ڕڤانه‌کانی په‌که‌که که ده‌یانه‌وێ له خاکی ئێرانه‌وه تێپه‌ڕن، ده‌گیرێن و راده‌ستی تورکیا ده‌کرێنه‌وه.
ـ ئایا ئه‌وه کاریگه‌ریی ده‌بێ له‌سه‌ر په‌یوه‌ندییه‌کانی سووریا، تورکیا و ئێران؟
ئه‌لیزا مارکوز: گۆڕانی په‌یوه‌ندییه‌کانی ئێران و سووریا له‌گه‌ڵ په‌که‌که کاریگه‌رییه‌کی ئه‌رێنیی هه‌بووه له‌سه‌ر په‌یوه‌ندیی هه‌ردوو وڵات له‌گه‌ڵ تورکیا. ئه‌و وڵاته ئێستا باوه‌ڕێکی زیاتری به ئێران و سووریا هه‌یه کاتێک هیچ کامیان یارمه‌تیی په‌که‌که ناده‌ن. هێندێکیش له‌به‌ر ئه‌وه‌یه که بۆ نموونه په‌یوه‌ندییه بازرگانی و سیاسییه‌کانی تورکیا و سووریا به‌هێزتر بوون؛ ئه‌وه ئێستا چه‌ند ساڵێکه درێژه‌ی هه‌یه. به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئێران، جێگه‌ی دڵخۆشیی هه‌ردوو لایه که دوژمنێکی هاوبه‌شیان هه‌یه و ئه‌وه‌ش ده‌توانێ هۆکارێکی دیکه بێ بۆ ئه‌وه‌ی ئێستا په‌یوه‌ندییه‌کانیان زۆر به‌هێزترن له پێشوو ـ پێشتر هه‌ردوولا یه‌کتریان یه‌کتریان به‌وه تاوانبار ده‌کرد که یارمه‌تیی نه‌یاره‌کانی ئه‌ویتر ده‌ده‌ن.
|
<urn:uuid:276a56ea-1c40-4649-aeea-5c2af99b82aa>
|
CC-MAIN-2017-13
|
http://renesans.info/index/index.php?id=1990
|
2017-03-23T21:59:45Z
|
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2017-13/segments/1490218187225.79/warc/CC-MAIN-20170322212947-00636-ip-10-233-31-227.ec2.internal.warc.gz
|
ckb
| 0.998735 |
Arab
| 24 |
{"ckb_Arab_score": 0.9987353682518005}
|
په‌رله‌مانتارانی ئێرانی توندڕه‌و ڕۆژی دووشه‌ممه ڕه‌خنه‌یان له پـێـکهاته‌ی ئه‌و حکومه‌ته گرت که له لایه‌ن سه‌رۆکی نوێی وڵات حه‌سه‌ن ڕوحانیـیه‌وه پـێشـنیارکراوه، ده‌ڵێن وه‌زیرانی تێدایه دۆستی ڕۆژئاوان یان پشـتگیریان له گێره‌شێوێنی کردووه.
ڕوحانی وه‌ڵامی داونه‌ته‌وه و گوتویه‌تی ده‌سـتنیشـانکردنی وه‌زیره‌کان له‌سه‌ر بنه‌مای لێهاتویی و توانایییانه. گوتیشی وڵاته‌که به‌ده‌ست توندڕهویـیهوه ده‌ناڵێنێت.
چاوهڕواندهکرێت مشتومڕی سه‌ر حکومه‌ته پـێشنیارکراوهکهی ڕوحانی سێ ڕۆژ درێژه بکێشێت و چوارشه‌ممه کۆتایی پـێبێت و پاشـان په‌رله‌مانتاران به جیا ده‌نگ له‌سه‌ر ئه‌و 18 وه‌زیره‌ی حکومه‌ته‌که‌ی ڕوحانی بده‌ن.
په‌رله‌مانتارانی نه‌یاری ڕوحانی ده‌یانه‌وێت مه‌سه‌له‌ی ده‌نگدان له‌سه‌ر وه‌زیره‌کان بکه‌نه ده‌سـتپـێـکی تیروتوانجیان له دژی سه‌رۆکی نوێ که له هه‌ڵبژاردنه‌کانی مانگی شه‌شدا سه‌رکه‌وتنی به پـشـتیوانی ئه‌و که‌سانه به‌ده‌ستهێنا به میانڕه‌و و ڕیفۆرمخواز ناسراون.
|
<urn:uuid:f3a568f8-13ba-48e7-8530-4fa0cd41f38a>
|
CC-MAIN-2017-13
|
http://www.dengiamerika.com/a/1728181.html
|
2017-03-28T21:47:06Z
|
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2017-13/segments/1490218189903.83/warc/CC-MAIN-20170322212949-00071-ip-10-233-31-227.ec2.internal.warc.gz
|
ckb
| 0.999107 |
Arab
| 11 |
{"ckb_Arab_score": 0.9991074800491333}
|
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا هێشتا به‌رنامه‌ڕیژی نه‌کراوه بۆ زه‌مینه‌ی کۆنگره نیشتیمانیه چاوه‌ڕوانکراوه‌که‌ی لایه‌نه سیاسیه‌کانی عێراق، به‌ڵام هه‌ندێک له په‌رله‌مانتاران جه‌خت له بوونی ئه‌جه‌ندای ده‌ره‌کی ده‌که‌نه‌وه وه‌ک ڕێگه گرتن له سه‌رکه‌وتنی ئه‌و کۆنگره‌یه و ده‌ڵێن هه‌وڵ له ئارادان بۆ ئاڕاسته کردنی سه‌رکرده‌کانی لایه‌نه‌کان.
عادل عه‌بدوڵا، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق له‌سه‌ر لیستی هاوپه‌یمانی کوردستانی ده‌ڵێت ئه‌گه‌ر بێتوو سه‌رکرده عێراقیه‌کان به پێی ئه‌جه‌ندای ده‌ره‌کی بڕۆن به‌ڕێوه ئه‌وا به بێگومان کۆنگره‌که شکست دێنێت و چاره‌سه‌رکردنی ئه‌م کێشانه‌ی عێراقیش له پڕۆژه‌یه‌کی نیشتیمانیه‌وه ده‌بێت ئه‌گه‌ر خواست بۆ چاره‌سه‌رکردن هه‌بێت.
له وه‌ڵامی پرسیارێکی به‌ڵێن ساڵح سه‌باره‌ت به‌وه‌ی ئایا لایه‌نه عێراقیه‌کان ده‌توانن ده‌ستبه‌رداری ئه‌جه‌ندا ده‌ره‌کیه‌کان بن؟ به‌ڕێز عه‌بدوڵا ده‌ڵێت گومانی هه‌یه چونکه وه‌ک ده‌ڵیت زۆرێک له لایه‌نه سیاسیه‌کانی عێراق به پشتیوانی هه‌ندێک له وڵاتان ده‌توانن کاره‌کانی خۆیان بکه‌ن.
ده‌توانن له ڕێی کلیککردنی ئه‌و فایله ده‌نگیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ گوێبیستی ته‌واوی وتووێژه‌که بن که ماوه‌که‌ی 6:43 خوله‌که.
|
<urn:uuid:42653ba4-d8ee-4b3b-a9e7-b3f27e38e98c>
|
CC-MAIN-2017-13
|
http://www.dengiamerika.com/a/adel-abdula-jan28-138255509/979524.html
|
2017-03-23T14:13:43Z
|
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2017-13/segments/1490218187113.46/warc/CC-MAIN-20170322212947-00296-ip-10-233-31-227.ec2.internal.warc.gz
|
ckb
| 0.998962 |
Arab
| 14 |
{"ckb_Arab_score": 0.99896240234375}
|
حه‌سه‌ن ڕوحانی سه‌رۆکی ئێران ده‌ڵێت زلهێزانی جیهان له به‌رده‌م ئێران‌دا ملیان که‌چکرد، ئه‌مه‌ش ئاماژه‌یه‌که بۆ ئه‌و ڕێکه‌وتنه‌ی شه‌ش زلهێزه‌که‌ی جیهان و ئێران له‌م دوایـیه‌دا له‌سه‌ر به‌رنامه ناوکیـیه‌که پـێی گه‌یشتن.
ڕۆژی سێشه‌ممه له شـاری ئه‌هوازی ئوسـتانی خوزستانی باشوری وڵاته‌که، ڕوحانی گوتی ڕێـکه‌وتنی ژنێڤ مانای ئه‌وه‌یه جیهان دانی به ئاشـتیخوازانه‌ی ته‌کنه‌لوژیای به‌رنامه ناوکیـیه‌که‌ی ئێران‌دا هێناوه و به‌مه‌ش ئه‌و گه‌مارۆیه‌ی به‌سه‌ر ئێران‌دا سه‌پێندراوه ده‌شکێت.
گوتیشی ئه‌م سه‌رکه‌وتنه به‌روبوومی ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌کانی سه‌رۆکایه‌تی سـاڵی ڕابردووی وڵاته‌که‌یه.
به‌ڵام جه‌ی کارنی گوته‌بێژی کۆشـکی سـپی له واشنتنی پایته‌خت به په‌یامنێرانی گوت " گرنگ نیـیه ئه‌وان چی ده‌ڵێن، ئه‌وه‌ی به لای ئێمه‌وه گرنگه ڕێبه‌رانی ئێران چی ده‌که‌ن و ئێران چی ده‌کات بۆ پابه‌ندبوونی به ڕێـکه‌وتنه‌که."
|
<urn:uuid:e11a3520-5ec7-4b8c-b113-de3b877eaf98>
|
CC-MAIN-2017-13
|
http://www.dengiamerika.com/a/1830121.html
|
2017-03-25T13:51:22Z
|
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2017-13/segments/1490218188926.39/warc/CC-MAIN-20170322212948-00336-ip-10-233-31-227.ec2.internal.warc.gz
|
ckb
| 0.999406 |
Arab
| 15 |
{"ckb_Arab_score": 0.9994064569473267}
|
کاربه‌ده‌سـتانی عێراق ده‌ڵێن هێرش کراوه‌ته سه‌ر به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پـۆلیس له شـارۆچکه‌ی فه‌لـلوجه له ڕۆژئاوای عێراق و له ئاکامدا ژماره‌یه‌ک چه‌کدار و 5 پـۆلیس کوژراون.
کاربه‌ده‌سـتێـکی پـۆلیس گوتی به‌یانی دووشه‌ممه دوو خۆکوژ خۆیان لای به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پـۆلیسی فه‌لـلوجه ته‌قانده‌وه، یه‌که‌میان له به‌رده‌م خاڵی سه‌ره‌کی پـشـکنینی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیـیه‌که و ئه‌وی دیکه‌یان له نزیک ده‌روازه‌که‌یدا.
پاشـان ژماره‌یه‌ک چه‌کدار هه‌وڵیان داوه خۆیان به بهڕێوهبهرایهتیـیهکهدا بکه‌ن، به‌ڵام هێزه‌کانی پـۆلیس ڕووبه‌ڕوویان بوونه‌ته‌وه و شه‌ڕه ته‌قه هه‌ڵگیرسـاوه. هه‌روه‌ها له ئاکامی ئه‌م هێرشه 9 پـۆلیسیش برینداربوون.
دوای ڕووداوه‌که هێزه‌کانی ئاسایش بۆ چه‌ند کاژمێرێـک بڕیاری قه‌ده‌غه‌ی هاتووچۆیان له شـارۆچکه‌که دا.
|
<urn:uuid:04625707-c989-4def-920c-c733b59dd962>
|
CC-MAIN-2017-13
|
http://www.dengiamerika.com/a/1773655.html
|
2017-03-29T11:19:56Z
|
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2017-13/segments/1490218190295.4/warc/CC-MAIN-20170322212950-00416-ip-10-233-31-227.ec2.internal.warc.gz
|
ckb
| 0.997686 |
Arab
| 11 |
{"ckb_Arab_score": 0.9976857304573059}
|
سه‌رۆك وه‌زیری ئیسـرائیل ئێهود ئۆڵمه‌رت پـشـتیوانی حكومه‌ته‌كه‌ی به‌ده‌سـتهێنا له به‌رده‌وامبوونی له مه‌سه‌له‌ی ئاڵوگۆڕكردنی زیندانیـیه‌كان له‌گه‌ڵ حزبوڵڵادا.
په‌یامنێری ده‌نگی ئه‌مریكا جێم تـیپـڵ له ئۆرشه‌لیمه‌وه ڕاپـۆرتی ناردووه و هاوكارمان ناسكه زاده به كوردی ئاماده‌ی كردووه.
كابینه‌تی ئیسرائیلی ده‌نگی دا سه‌میر قه‌نتار گه‌ریلای لوبنانی ئازاد بكات كه ناوبراو بۆ ماوه‌ی 30 سـاڵه له زیندانی ئیسرائیلیدایه، به گۆڕینه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ سه‌ربازی ئیسرائیلی ئێهود گۆڵدواسهر و ئێلداد ڕهگێڤ كه له لایه‌ن چه‌كدارانی حزبوڵڵا له هێرشێـكی ناو سـنوور له سـاڵی 2006له لوبنان گیرابوون.
ئێهود ئۆڵمه‌رت سه‌رۆك وه‌زیری ئیسـرائیلی ڕۆژی یه‌كشه‌ممه به كابینه‌ته‌كه‌ی گوت هه‌ردوو سه‌ربازی ئیسـرائیلی مردوون، به‌ڵام پـێویسـته ئاڵوگۆڕی زیندانیـیه‌كان هه‌ر به‌ڕێوه‌بچێت. كه‌سـوكاری هه‌ردوو سه‌ربازه‌كه‌ش ده‌ڵێن وا باوه‌ڕ ده‌كه‌ن كه هه‌ردووكیان مردبن، به‌ڵام ده‌یانه‌وێت ته‌رمه‌كانیان بهێنـنه‌وه.
دوای ده‌نگدانی كابینه‌ت وه‌زیری كۆچبه‌ری یاكۆڤ (یه‌عقوب) ئێدری گوتی كابینهتهكه ده‌نگی بۆ په‌سه‌ندكردن دا دوای داوایه‌ك له لایه‌ن گابی ئهشـكهنازی سه‌رۆكی سـتوونهكانی له‌شـكری ئیسـرائیلی.
ئێدری ده‌ڵێت ئهشـكهناز گرنگی گێڕانه‌وه‌ی سه‌ربازه‌كانی هێنایه‌وه بیر كابینه‌ته‌كه‌ی حكومه‌ت، ئینجا ئایا ئه‌گه‌ر زیندوو بن یاخود مردوو.
له‌و كاته‌ی سه‌ربازه‌كان له لایه‌ن حزبوڵڵا ده‌سـتگیركرابوون ڕاپـۆرت كرابوو كه ههرددووكیان زیندوون. ئه‌و هێرشه‌ی حزبوڵڵا بووه مایه‌ی دووهه‌مین شه‌ڕی لوبنان كه زیاتر له 100 ئیسـرائیلی و زیاتر له 1000 كه‌سی خه‌ڵـكی لوبنانیش تیایدا كوژران به‌ر له‌وه‌ی كار به ڕێـكه‌وتنێـكی ئاگربه‌ست بكرێت.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هه‌ردوو ده‌زگای مۆسـاد و شین به‌یتی ئاسایشی دژی ئه‌و سه‌ودایه‌ن كه تیایدا قه‌نتار ئازاد ده‌كرێت.
|
<urn:uuid:a31a99cd-06e7-48ed-9948-5708c5656b61>
|
CC-MAIN-2017-13
|
http://www.dengiamerika.com/a/a-58-2008-06-29-voa6-89212972/950996.html
|
2017-03-30T20:41:36Z
|
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2017-13/segments/1490218203515.32/warc/CC-MAIN-20170322213003-00317-ip-10-233-31-227.ec2.internal.warc.gz
|
ckb
| 0.994267 |
Arab
| 8 |
{"ckb_Arab_score": 0.9942671656608582}
|
سوڵتان عوسمانی یەکەم
|ناوی سوڵتان||سوڵتان عوسمانی یەکەم|
|لە دایکبوون||١٢٥٨|
|شوێنی لە دایکبوون||سۆگوت، ئەنادۆڵ|
|مردن||١٣٢٤|
|شوێنی مردن||سۆگوت، ئەنادۆڵ|
|پێش خۆی||کەس نییە|
|دوای خۆی||ئۆرهان غازی|
|بنەماڵەی فەرمانڕەوا||عوسمانییەکان|
|بنەماڵەی پاشایەتی||عوسمانی|
|باوک||ئۆرتۆغرۆڵ کوڕی سولەیمان شاە|
|دایک||هایمە خاتوون|
|بیروباوەڕ||ئیسلامی سوننە|
عوسمان کوڕی ئۆرتۆغرۆڵ کوڕی سولەیمان شا یان سوڵتان عوسمانی یەکەم، دامەزرێنەر ویەکەم سوڵتانی دەوڵەتی عوسمانی ، ساڵی لە دایک بوونی ھاوکاتە لەگەڵ ئەو ساڵەی مەغۆل بە سەرکردایەتی ھۆلاکۆ بەغدایان گرت و خەلافەتی عەباسیان ڕوخاند.
حوکمی گرتە دەست ساڵی ٦٨٧ک لە دوای کۆچی دوایی ئۆرتۆغرۆڵی باوکی بە پشتگیری میر عەلائەدین سەلجوقی، میری سەلجوقی ئەو زەویانەی پێ بەخشی کە فەتحیان ئەکات وڕێگەی دا سکەی دراو لێبدات، کاتێک میر عەلائەدین لەلایەن مەغۆلەوە کوژرا لەگەڵ کوڕەکەیدا کەوا بڕیار بوو جێگەی بگرێتەوە، عوسمانی کوڕی ئۆرتۆغڕۆڵ بووە بەھێزترین پیاوەکانی ناوچەکە وشاری ئەسکی شەھری کردە بنکە وناونرا بە پادشای ئال عوسمان وئاڵای خۆی بەرز کردەوە.
ھەستا بە بانگ کردنی فەرمانڕەواکانی ئاسیای بچوک بۆ ئیسلام ، ئەگەر ڕازی نەبوون ئەوا ئەبێت جزیە بدەن ئەگەر نا ئەوا لەگەڵیان ئەجەنگێت، ڕۆم لێی ترسان وداوای یارمەتیان لە مەغۆل کرد، وعوسمان بەسەرکردایەتی ئۆرخانی کوڕی ھێزیکی بۆ ناردن کە تێکیان شکاندن وبەردەوام بوون تا بۆرسەیان فەتح کرد.
کەسایەتی عوسمان وەک سەرکردەیکی سەربازی و پیاوێکی سیاسی کە تەنھا بۆ ڕێگەی خوا ھەڵی ئەدا، بە ھۆی ئەو باوەڕە گەورەیەی بە خوا و ڕۆژی دوایی ھەیبوو، ئازایەتی ودڵسۆزی ودانایی وخۆڕاگری ودادپەروەری وبەئەمەکی ھەڵگرتبوو لە کەسایەتیەکی ھاوسەنگ و ھەڵکەوتوودا، و کۆچی دوایی کرد دوای ئەوەی حوکمی دایە دەست کوڕەکەی لە دوای خۆی.
پێرست
ئیشەکانی[دەستکاری]
عوسمانی کوڕی ئۆرتۆغرۆڵ بە دامەزرێنەر وبنیاتنەری دەوڵەتی عوسمانی دادەنرێت، لە گرنگترین ئیشەکانی ئەمانەی خوارەوەن:
- عوسمان ھەستا ب فراوانکردنی میرنشینەکەی لە ساڵی ٦٨٨ز دا توانی قەڵای قەرە حەسار (قەڵای ڕەش) یان ئەفیونی قەرە حەسار بخاتە پاڵ دەوڵەتەکەی، ومیر عەلائەدینی سەلجوقی بەمە زۆر دڵخۆش بوو، نازناوی (بێگ) و ھەموو زەویەکانی دەوروپشتی پێ بەخشی، وڕێگەی دا سکەی دراو لێبدات وناوی بھێنرێت لە وتاری ھەینیدا.
- لە ساڵی ٦٩٩ز، مەغۆل ھێرشیان بردە سەر میرنشینی سەلجوقی و عەلائەدین ھەڵھات لە دەستیان وپەنای بردە بەر ئیمپڕاتۆڕی بیزەنتی، لەوێ لە ھەمان ساڵدا وەفاتی کرد، وئەڵێن مەغۆل کوشتویانە، وغیاسەدینی کوڕی جێگەی گرتەوە، پاشان مەغۆل ئەویشیان کوشت، بەم شێوەیە مەودا کرایەوە لە بەردەم عوسمان، و ھیچ دەسەڵاتیک لەسەروو خۆیەوە نەما تابگەڕێتەوە بۆ لای لە جێبەجێکردنی ئەرکەکانیدا، دەستی کرد بە فراوان کردن و شاری یەنی شەھری کردە بنکەی خۆی و وناونرا بە پادشای ئال عوسمان وئاڵای خۆی بەرز کردەوە کە ئێستا ئەوە ئاڵای تورکیایە.
- ھەستا بە بانگ کردنی فەرمانڕەواکانی ئاسیای بچوک بۆ ئیسلام ، ئەگەر ڕازی نەبوون ئەوا ئەبێت جزیە بدەن ئەگەر نا ئەوا شەر حوکم ئەدات لە نێوانیان، ڕۆم لێی ترسان وداوای یارمەتیان لە مەغۆل کرد وداوایان کرد رزگاریان کات لێی، بەڵام عوسمان بەسەرکردایەتی ئۆرخانی کوڕی ھێزیکی بۆ ناردن کە تێکیان شکاندن.
- پاشان گەڕایەوە وڕووی کردە بۆرسە وتوانی بچێتە ناویەوە ساڵی ٧١٧ کە بە یەکیک لە قەڵا گرنگەکانی ڕۆم ھەژمار ئەکرا لە ئاسیای بچوکدا. خەڵکەکەی پاراست وبە باشی لەگەڵیان جوڵایەوە وسی ھەزار لە دراوە ئاڵتونیەکەی خۆی پێدان، (ئەفرینۆس)ی فەرمانڕەوای موسڵمان بوو، وعوسمان نازناوی بێگی پێ بەخشی وبووە یەکێک لە سەرکردە عوسمانیە دیارەکان.
کەسایەتی عوسمان[دەستکاری]
کاتێک لە کەسایەتی عوسمان ورد ئەبینەوە وەک پیاوێکی سیاسی وسەرکردەیەکی سەربازی ئەم سیفاتانەی خوارەوەی تیا دەرئەکەوێت؛
ئازایەتی[دەستکاری]
کاتێک فەرمانڕەوا مەسیحیەکان لە بۆرسە و مادانوس و ئەدرەنوس و کتە و کستەلەی بیزەنتیەکان لە ساڵی ٧٠٠، بانگی بەستنی ھاوپەیمانییان کرد بۆ دژایەتی عوسمان و دوای ئەوەی ڕێکەوتن، عوسمان ڕووبەڕوویان بوویەوە و خۆی سەرکردایەتی شەرەکانی کرد وسوپای خاچپەرستەکانی پەرت وبڵاو کرد وئازایەتیەکی تیا دەرکەوت کە بە نمونە ئەھێنرێتەوە.
دانایی[دەستکاری]
لە داناییدا بوو ئەوەی بینی کە بوەستیت لەگەڵ سوڵتان عەلائەدین دژی مەسیحیەکان، ویارمەتی دا لە فەتح کردنی چەندین شار و قەڵای بەھێزدا، لەبەر ئەوە پلەی میرنشینی لای سوڵتانی سەلجوقی وەرگرت، وڕێگەی دا سکەی دراو لێبدات بە ناویەوە، ھەروەھا ناوی ئەو بھێنرێت لە وتاری ھەینی لە ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتیا.
دڵسۆزی[دەستکاری]
کاتێک دانیشتوانی خاکە نزیکەکانی ئیمارەتی عوسمان ھەستیان بە دڵسۆزی عوسمان کرد بۆ ئایین، جوڵان بۆ یارمەت دان و وەستان لەگەڵیدا بۆ بەھێزکردنی پایەکانی دەوڵەتی ئیسلامی تا بە بەھێزی بوەستێت لە بەرامبەر دەوڵەتە دوژمنکارەکان بەرامبەر ئیسلام وموسڵمانان.
ئارامگری[دەستکاری]
کەسایەتی عوسمان ھەڵگری ئارامگری بوو کە دەرئەکەوێت لە فەتحی قەڵا و وڵاتەکاندا لە ساڵی ٧٠٧ک فەتحی قەڵای کتە ولفکە و ئاق حەسار و قەڵای قوج حەساری کرد، وساڵی ٧١٢ک فەتحی قەڵای کبوە و یەکیجە تەڕاقلۆ و ئەوانی تری کرد، تا ئەم فەتحانەی گەیشتە فەتحی شاری بۆڕسە لە ساڵی ٧١٧ک دوای گەمارۆیەکی بەھێز وتوند بەردەوام بوو چەند ساڵێک کە ئەمەیان قورسترین فەتح بوو لە فەتحەکانی عوسمان.
بەرزی باوەڕی[دەستکاری]
ئەم سیفەتەی تیا دەر ئەکەوێ کاتێک ئەقرینۆسی سەرکرددەی برۆسە ئیسلام ئەبێت، سوڵتان عوسمان نازناوی بێگی دا پێی وبووە یەکێک لە دیارترین سەرکردە دیارەکانی عوسمانیەکان، و زۆر لە سەرکردە بیزەنتیەکان زۆر سەرسام بوون بە کەسایەتی عوسمان وئەو پەیڕەوەی لەسەری دەڕۆیشت بە شێوەیەک کە ڕیزەکانی عوسمانیەکان پڕ بوون لەو بیزەنتیانەی ئیسلام بوون، نەک ھەر ئەوە بەڵکو زۆر لە کۆمەڵە ئیسلامیەکان ھاتنە ژێر ئاڵای دەوڵەتی عوسمانی وەک کۆمەڵەی (غەزیاڕۆم)، کە کۆمەڵێکی ئیسلامی بوون لەسەر سنوری ڕۆم وموسڵمانانیان لە ھێرشەکانی ڕۆم ئەپاراست لە سەردەمی عەبباسیەوە، و کۆمەڵەی (ئیخیان) یان ئیخوان کە کۆمەڵێک خەڵکی چاکە بوون یارمەتی موسڵمانیان ئەدا ومیوانداریان ئەکردن وھاوڕێیەتی سوپاکانیان ئەکردن لە غەزودا، وھەڵدەستان بە بنیاتنانی مزگەوت وخەندەق، وکۆمەڵەی (حاجیەکانی ڕۆم) کە کۆمەڵێک بوون لەسەر فیقھی ئیسلام ئەڕۆیشتن و زانیاری تەواویان ھەبوو لە شەریعەتی ئیسلامی‌دا وئامانجیان یارمەتی دانی موسڵمانان بوو بە گشتی و تێکۆشەرەکان بەتایبەتی ...و زۆر کۆمەڵی تر.
دادپەروەری[دەستکاری]
زۆربەی سەرچاوە تورکیەکان ئەگێڕنەوە عوسمان حومکی لە بەرژوەندی بیزەنتیەکی مەسیحی کردووە دژی تورکێکی موسڵمان، بیزەنتیەکە پێی سەیرە وئەپرسێت چۆن لەبەرژەوندی من حوکم ئەدەیت ومن لە سەر ئاینی تۆ نیم؟، عوسمان وەڵامی ئەداتەوە، چۆن حوکم لە بەرژوەندی تۆ نەدەم، وئەو خوایەی کە ئەیپەرستین پێمان ئەڵێت : ((إن اللە یڕمرکم ڕن تۆدوا الڕمانات إلی ڕھلھا وإژا حکمتم بین الناس ڕن تحکموا بالعدل)) بەم ھۆیەوە پیاوەکە وھۆزەکەی ڕێنماییان وەرگرت وئیسلام بوون. ھەروەک عوسمان دادپەروەری ئەبردە ئەو شوێنانەی فەتحی ئەکردن ھەروەک لەگەڵ ھۆزەکەی خۆی دادپەروەر بوو.
بەوەفایی[دەستکاری]
سوڵتان عوسمان زۆر پابەند بوو بەوەفایی بۆ پەیمانەکانی، کاتێک میری قەڵای ئەولوبادی بیزەنتی تەسلیم بوو بە سوپای عوسمانی مەرجی دانا، نابێت ھیچ عوسمانیەکی موسڵمان لەسەر پردەکەوە برواتە ناو قەڵاکە، عوسمان پابەند بوو بەو مەرجە ھەروەھا ئەوانی دوای خۆیشی بە ھەمان شێوە.
یەکلابوونەوە[دەستکاری]
ئیش وفەتحەکانی عوسمان لەبەر بەرژەوەندی ئابوری وسەربازی وشتی لەو جۆرە نەبوو، بەڵکو تەنھا فرسەتێک بوو بۆ گەیاندنی بانگەوازی خوا وبڵاوکردنەوەی ئاینەکەی، لەبەر ئەوە مێژوونوس (ئەحمەد ڕەفیق) وەسفی ئەکات بەوەی (عوسمان زۆر خواپەرست بووە، وزانیویەتی بڵاوبوونەی ئیسلام و بەگشتی کردنی ئەرکێکی پیرۆزە، وبیرێکی سیاسی فراوان وبەھێزی ھەبووە، وعوسمان دەوڵەتەکەی بنیات نەنا لەبەر ئەوەی حەزی لە دەسەڵات بوو بەڵکو لەبەر خۆشەویستی بۆ بڵاوکردنەوی ئیسلام)، ومسڕ ئۆغلۆ ئەڵێت، عوسمانی کوڕی ئۆرتۆغرۆل ئیمانێکی بەھێزی ھەبووە کە تاکە ئەرکی لە ژیانیدا تێکۆشان بوو لە پێناوی خوادا تا وشەی خوا بەرز بکاتەوە، بە ھەموو ھێز وھەستێکیەوە ھەوڵی بەدیھێنانی ئەو ئامانجەی ئەدا.
کەسایەتی عوسمان ھاوسەنگ وئەفسوناوی بوو بە ھۆی ئەو باوەڕە بەرزەی بە خوا وڕۆژی دوایی ھەیبوو، لەبەر ئەوە بەھێزیەکەی زاڵ نەبوو بەسەر دادپەروەریەکەی ونە دەسەڵاتەکەی دەستی ئەگرت بەسەر بەزەییەکەی و نە لاییدا لە سادەییەکەی، بەشێوەیەک شایەنی پشتگیری ویارمەتی خوا بوو، لەبەر ئەوە خوا ڕێزی لێنا پایە وتوانای ھەڵسوکەتی لە ئاسیای بچوکدا پێدا بە ڕێکخستن و ڕا و زۆری سەرباز و شان و شەوکەت، چاودێری خوا بۆی زۆر گەورە بوو ودەرگای سەرکەوتنی بۆ کردەوە وئامانجەکانی بەدی ھێنا.
ئەو دەستورەی عوسمان لەسەری ئەڕۆیشت[دەستکاری]
ژیانی سوڵتان عوسمان تێکۆشان وبانگەواز بوو لە پێناوی خوادا، زانا ئاینیەکان دەوریان دابوو و سەرپەرشتی پلانی کارگێڕی جێبەجێکردنی میرنشینەکەیان ئەکرد، ھەروەک مێژوو وەسیەتی عوسمانی بۆ ئۆرخانی کوڕی بۆ پاراستوین، کە لەم وەسیەتەدا ئەو ڕێنمایی شارستانی وشێوازە شەرعیەی تیا بوو کە دەوڵەتی عوسمانی لەسەر ڕۆیشتن دواتر، لە وەسیەتەکەی عوسماندا ھاتووە (کوڕم: نەکەی سەرگەرم بیت بە شتێکەوە کە پەروەردگار فەرمانی پێ نەکردبێت، ئەگەر کێشەیەک ڕووبەڕووت بوویەوە بە ڕاوێژی زانایانی ئایین پەنا بدە، کوڕم: ئاگاداری ئەوە بکە کە گوێڕایەڵت ئەبێت بە ڕێزەوە، وچاکە بکە لەگەڵ سەربازەکان، وشەیتان غەڕات نەکات بە سەرباز وماڵەکەت، و نەکەی دوور بکەویتەوە لە ئەھلی شەریعە، کوڕم: تۆ ئەزانیت مەبەستمان ڕازیکردنی خوای گەورەیە، وبە جیھاد ڕوناکی ئایینەکەمان ھەموو ئاسۆکان ئەگرێتەوە، کوڕم: ئێمە لەوانە نین کە شەڕ ئەکەن لە بەر دەسەڵات ودەست بەسەراگرتنی تاکەکان، ئێمە بە ئیسلام ئەژین وئەمرین.)
ھەروەک لە چەند سەرچاوەیەکی تردا گێڕانەوی تر ئەبینین بۆ وەسیەتەکەی عوسمان و بە گشتی ئەتوانین وەسیەتەکەی لەم خاڵانە کورت بکەینەوە:
- نەکەی سەرگەرم بیت بە شتێکەوە کە پەروەردگار فەرمانی پێ نەکردبێت
- ئەگەر کێشەیەک ڕووبەڕووت بوویەوە بە ڕاوێژی زانایانی ئایین پەنا بدە
- گرنگی بدە زانایانی ئوممە و ئاگاداریان بە
- بڵاوکردنەوەی ئیسلام وڕێنمایی کردنی خەلک بۆی وپاراستنی ماڵ وشەرەفی موسڵمانان ئەمانەتە لە گەردنتدا، خوا لێت ئەپرسێتەوە لەسەری.
- ئاگاداری ئەوە بکە کە گوێڕایەڵت ئەبێت بە ڕێزەوە، وچاکە بکە لەگەڵ سەربازەکان
- وشەیتان غەڕات نەکات بە سەرباز وماڵەکەت
- بە جیھاد ڕوناکی ئایینەکەمان ھەموو ئاسۆکان ئەگرێتەوە وخوا ڕازی ئەبێت لێمان
- کێ لە نەوەکەم لابدات لە حەق ودادپەروەری بێبەش دەبێت لە شەفاعەتی پێغەمبەری مەزن لە ڕۆژی دواییدا.
- ئێمە لەوانە نین کە کە شەڕ ئەکەن لە بەر دەسەڵات ودەست بەسەراگرتنی تاکەکان، ئێمە بە ئیسلام ئەژین وئەمرین
ئەم وەسیەتە بووە پەیڕەو وڕێڕەوێک کە عوسمانیەکان لەسەری ڕۆیشتن وگرنگیان دا بە زانست ودامەزراوە زانستیەکان، بە سوپا و دامەزراوە سەربازیەکان، بە زانایان وڕێزیان لێگرتن، وبە جیھاد کە فەتحەکانیان وئاڵای سوپای ئیسلامیان گەیاندە دوورترین شوێنەکان، وبە میرنشینی وشارستانیەکان. وئەتوانین پایە وبنەما و ڕاگرەکانی کە دەوڵەتی عوسمانی لەسەر دامەزرا لەو وەسیەتە وەربگرین.
سەرچاوەکان[دەستکاری]
- الدولة العثمانیة، عوامل النھوض وأسباب السقوط، د.علی محمد الصلابی.
- إسلام أون لاین
- الدولة العثمانیة (٤)
|
<urn:uuid:7dcde4ae-5ee6-451a-9ac9-1e83aa78139d>
|
CC-MAIN-2017-13
|
https://ckb.wikipedia.org/wiki/%D8%B3%D9%88%DA%B5%D8%AA%D8%A7%D9%86_%D8%B9%D9%88%D8%B3%D9%85%D8%A7%D9%86%DB%8C_%DB%8C%DB%95%DA%A9%DB%95%D9%85
|
2017-03-23T14:19:39Z
|
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2017-13/segments/1490218187113.46/warc/CC-MAIN-20170322212947-00503-ip-10-233-31-227.ec2.internal.warc.gz
|
ckb
| 0.977385 |
Arab
| 84 |
{"ckb_Arab_score": 0.9773845076560974, "sdh_Arab_score": 0.011372672393918037, "hac_Arab_score": 0.011242561973631382}
|
Subsets and Splits
No community queries yet
The top public SQL queries from the community will appear here once available.