text
stringlengths
223
525k
id
stringlengths
47
47
dump
stringclasses
96 values
url
stringlengths
15
4.08k
date
stringlengths
20
20
file_path
stringlengths
110
155
language
stringclasses
1 value
language_score
float64
0.71
1
language_script
stringclasses
1 value
minhash_cluster_size
int64
1
4.87k
top_langs
stringlengths
30
316
ئاژانسه‌کانی هه‌واڵی ئێرانی ده‌ڵێن حکومه‌تی ئێرانی باڵوێزه‌کانی وڵاتانی یه‌کێتی ئه‌وروپای بانگێشت کردووه بۆ ئه‌وه‌ی ناڕه‌زایی خۆی له‌مه‌ڕ بڕیارێـکی یه‌کێتیـیه‌که پـێڕاگهیهنێت که سه‌باره‌ته به هه‌ڵـگرتنی ناوی گرووپی ئۆپـۆزیسـیۆنی دژ به ئێرانی دوره وڵات له نێو لیسـتی ڕێـکخراوه تێروریسـتیـیهکاندا. له‌و باره‌یه‌وه جێـگری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێرانی مه‌هدی سه‌فه‌ری دیپـلۆماتانی ئه‌وروپایی له تاران بانگێشت کرد بۆ ئه‌وه‌ی به فه‌رمی گازنده له باره‌ی هه‌ڵـگرتنی ناوی ڕێـکخراوی موجاهیدینی خه‌لق له نێو لیسـتی گرووپه تێروریسـتیـیهکان له دژی ئه‌و کاره بکات. به‌ڕێز مه‌هدی به دیپـلۆماتانی یه‌کێتی ئه‌وروپای گوت ئێران به توندی وه‌ک خۆی ده‌ڵێت سـیاسه‌تی بانێـکه و دوو هه‌وای یه‌کێتی ئه‌وروپای به‌رامبه‌ر تێرۆریزم مه‌حکوم ده‌کات. ئه‌وه‌ی شــایانی گوتنه وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی یه‌کێتی ئه‌وروپا له 26 ی مانگی ڕابردوودا ناوی ڕێـکخراوی موجاهیدینی خه‌لقی ئێرانیـیان له نێو لیسـتی ڕێـکخراوه تێرۆریسـتیـیهکاندا هه‌ڵـگرت، ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه‌ی چه‌ندان دادگا بڕیاری هه‌ڵـگرتنی ئه‌و ڕێـکخراوه‌ی له نێو لیسـتی تێرۆریسـتیـیهکاندا دابوو. ئه‌وه‌ی جێی ئاماژه‌یه جێـگره‌وه‌ی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێرانی ده‌ڵێت لابردنی ئه‌و گرووپه له نێو لیسـتی تێرۆریسـتاندا هۆکاری سـیاسی له پـشته‌وه‌یه.
<urn:uuid:3c5cd97d-8628-47eb-95b2-4ee8c0d4844b>
CC-MAIN-2017-13
http://www.dengiamerika.com/a/a-58-2009-02-05-voa6-89241167/956681.html
2017-03-28T12:11:36Z
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2017-13/segments/1490218189734.17/warc/CC-MAIN-20170322212949-00603-ip-10-233-31-227.ec2.internal.warc.gz
ckb
0.999531
Arab
8
{"ckb_Arab_score": 0.9995306730270386}
<!-- IMAGE --> سه‌رۆک وه‌زیری تورکیا هه‌ڕه‌شه‌ی ده‌رکردنی نزیکه‌ی 100 هه‌زار کۆچبه‌ری نایاسایی ئه‌رمینیایی ده‌کات له وڵاته‌که‌یدا. ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان ڕۆژی چوارشه‌ممه ئاگاهی داوه له‌وانه‌یه تورکیا ئه‌و کۆچبه‌رانه ده‌ربکات پاش ئه‌وه‌ی پـرسیاری لێـکرا سه‌باره‌ت به‌و ده‌نگدانه‌ی یاسادانه‌رانی ئه‌مه‌ریکی و سـویدی کربوویان بۆ به جینۆساید ناسـاندنی کۆمه‌ڵکوژی ئهرمیـنیـیهکان له‌سه‌ر وه‌ختی یه‌که‌م شه‌ڕی جیهانیدا. سه‌رۆک وه‌زیری ئه‌رمینیاش له وه‌ڵامدا گوتوویه‌تی ئه‌و جۆره ڕاگه‌یاندنانه یارمه‌تیده‌ر نابن له په‌ره‌پـێدانی په‌یوه‌ندیـیه‌کانی نێوان ئه‌رمینیا و تورکیادا.
<urn:uuid:1a3b9583-4db0-464c-96b4-19718e0feb95>
CC-MAIN-2017-13
http://www.dengiamerika.com/a/a-58-2010-03-18-voa4-89535817/957066.html
2017-03-23T02:30:18Z
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2017-13/segments/1490218186608.9/warc/CC-MAIN-20170322212946-00448-ip-10-233-31-227.ec2.internal.warc.gz
ckb
0.99776
Arab
8
{"ckb_Arab_score": 0.997759997844696}
وتووێژه‌کانی تایبه‌ت به ئاشته‌وایی سوریا ڕۆژی دووشه‌ممه له ژنێڤ به بنبه‌ست گه‌یشت، هه‌ر پاش ماوه‌یه‌کی کورت له ده‌سـتپـێکردنی که بڕیاربوو تیایدا سه‌نگی بخرێته سه‌ر مه‌سه‌له‌ی پـێـکهێنانی حکومه‌تێـکی قۆناغی گواستنه‌وه. شـاند‌ی ئۆپـۆزسیۆن هه‌ڵوێستی شـاند‌ی حکومه‌تی ڕه‌تکرده‌وه و ده‌ڵێت له ده‌ره‌وه‌ی چوارچێوه‌ی وتووێژه‌کاندا بووه و ئاماژه به گواستنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵات ناکات. فه‌یسه‌ڵ ئه‌لمقداد جێـگری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی سوریا گوتی شـاند‌ی حکومه‌ت به مه‌به‌ستی قه‌سه‌کردن له‌سه‌ر تێرۆرزم بۆ وتووێژکردن چووبوون، نه‌ک بۆ گواستنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵات. به‌پـێی سه‌رچاوه‌کان ئه‌خزه‌ر ئیبراهیمی ناوبژیوانی نێوده‌وڵه‌تی سه‌رئه‌نجام کۆتایی به کۆبوونه‌وه‌که هێنا. ئۆپـۆزسیۆنی سوریا سووره له‌سه‌ر ده‌سـتبه‌رداربوونی به‌شـار ئه‌سه‌د له ده‌سه‌ڵات و پـێـکهێنانی حکومه‌تێـکی قۆناغی گواستنه‌وه له‌سه‌ر بنه‌مای بڕیاره‌کانی کۆنگره‌ی ئاشتی ژنێڤ 1 ی سـاڵی 2012 ، به‌ڵام حکومه‌تی سوریا ده‌ڵێت مه‌سه‌له‌ی وازهێنانی ئه‌سه‌د بابه‌تی وتووێژه‌کانی کۆنفرانسه‌که نیـیه. له لایه‌کی دیکه‌وه، ئه‌مه‌ریکا ڕۆژی دووشه‌ممه داوای له حکومه‌تی سوریا کرد ده‌سـتبه‌جێ ڕێگه به کاروانه‌کانی کۆمه‌کی مرۆیی بدات بچنه ناو شـاری حومسه‌وه و هه‌روه‌ها ڕێـگه به خه‌ڵـکی سیڤیلیش بدات ئه‌و ناوچانه چۆڵ بکه‌ن که گه‌مارۆ دراون.
<urn:uuid:2fd76e13-33c1-476d-8aab-10dd7a1e871b>
CC-MAIN-2017-13
http://www.dengiamerika.com/a/1838626.html
2017-03-25T02:06:55Z
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2017-13/segments/1490218188773.10/warc/CC-MAIN-20170322212948-00488-ip-10-233-31-227.ec2.internal.warc.gz
ckb
0.998101
Arab
11
{"ckb_Arab_score": 0.9981009364128113}
ئانکه‌ره فشاره‌کانی خۆی بۆسه‌ر دیمه‌شق زیاد ده‌کات به‌هۆی به‌رده‌وامیدان به سه‌رکوتکردنی گه‌لی سوریا. وه‌زیری ده‌روه‌ی تورکیا ڕۆژی شه‌ممه میوانداری کۆبوونه‌وه‌یه‌کی نێونه‌ته‌وه‌یی کرد له ئه‌ستانبوڵ و ئاگاهیشی دا که هه‌روادێ تورکیا پشوی نامێنی به‌هۆی توندوتیژیه‌کانی حکومه‌تی سوریاوه. ئه‌حمه‌د داود ئۆغڵو گازهندهشی له نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان کردووه وه‌ک ده‌ڵێت هه‌ندێک جار کات به فیڕۆ ده‌دات. له ڕێی کلیککردنی ئه‌و فایله ده‌نگیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ ده‌توانن گوێبیستی ته‌واوی ڕاپۆرته‌که‌ی ( دۆریان جۆنز ) په‌یامنێری ده‌نگی ئه‌مریکا بن له ئه‌سته‌نبوڵ که ماوه‌که‌ی 3:04 خوله‌که
<urn:uuid:e6a0a739-6451-40d9-9a74-bc8422dec0c4>
CC-MAIN-2017-13
http://www.dengiamerika.com/a/turkey-syria-feb26-140492283/980501.html
2017-03-27T00:43:48Z
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2017-13/segments/1490218189316.33/warc/CC-MAIN-20170322212949-00528-ip-10-233-31-227.ec2.internal.warc.gz
ckb
0.999728
Arab
23
{"ckb_Arab_score": 0.9997281432151794}
ئاسۆ دەوڵەت ڕیچارد كامپۆس (جه‌نگاوه‌ری دێرین)، ماپیو چارلس هال (فیلم چێكه‌ر)، د. نه‌مام غه‌فوری (پزیشك) و تیمه‌كه‌یان بوونه‌ته ده‌نگی ئاواره‌ی كه‌مپه‌كان كه ده‌نگیان نابیسترێت. نمایشكردنی فیلمی دیكۆمێنتاری درێژترین ڕێگا (The Longest Road) كه له شاری ستۆكهۆڵم ئێواره‌ی 2017/02/15 به‌ڕێوه‌چوو، تیایدا ماندووبوون و مرۆڤ دۆستی ئه‌م كاره‌كته‌رانه بۆ بینه‌رانی فیلمه‌كه ده‌ركه‌وت كه زیاتر له 100 ته‌ماشاكه‌ر ئاماده‌بوون هه‌تا هه‌موو داهاتی فیلمه‌كه ببێته كۆمه‌ك بۆ دروستكردنی خوێندگهیهك بۆ مناڵ و لاوانی یه‌زیدییه‌كان، سه‌ره‌تای فیلمه‌كه به به كورته‌یه‌ك له مێژووی كوردستان و دابه‌شبوونی له‌لایه‌ن داگیركهرانییهوه ده‌ستیپێكرد، پاشان به ئاماژه‌كردن بۆ ئه‌و نه‌هامه‌تی وجینۆسایدانهی به‌سه‌ر گه‌لانی ئه‌وناوچه‌یه‌دا هاتووه وه‌ك كۆمه‌ڵكوژی ئه رمهنییهكان و تاوانه‌كانی كه دژ به كورد‌و كوردستان كراوه و هه‌تاده‌گاته ساڵه‌كانی دوایی كه حكومه‌تی به‌غدا موچه‌ی له خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستان بڕی وهه‌روه‌ها بێبه‌شكردنی پێشمه‌رگه له‌كاتی شه‌ڕی دژ به داعش له هه‌موو چه‌ك وپێویستییه كانی به‌رگریكردن، ئاماژه‌یان به‌خۆڕاگری و قوربانی دانی پێشمه‌رگه كرد كه وێڕای به‌رگ و پێڵاو و چه‌كی ساده توانیویانه له سه‌ختترین جه‌نگدا به‌رگری له مرۆڤ وخاكهكهیان بكه‌ن. ڕیچارد كامپوس بۆ سایتی ڕێگای كوردستان ووتی:( یه‌زیدییه‌كان له دڵمدان هه‌رگیز ده‌ستبه‌رداریان نابم). ئه‌م پیاوه خانه‌نشینه پێشتر كاری مرۆیی كردووه له شاری به‌سرا~عێراق، كاتێك كاره‌ساتی شه‌نگال ڕوویدا هه‌رله سه‌ره‌تاوه خۆی ده‌گه‌یه‌نێته كوردستان چونكه پێشتر وه‌ك سه‌رباز له كوردستان بووه و شاره‌زای خه‌ڵكه‌كه‌یه‌تی هه‌ربۆیه وه‌ك خۆی ووتی: زۆرن ئه‌وانه‌ی توانای گۆڕین وباشتركردنیان هه‌یه به‌ڵام نایانه‌وێت هیچ بكه‌ن، ئه‌وانه من توڕه ده‌كه‌ن ، من ئهوجۆرهكهسانهم خۆش ناوێت بۆیه هه‌وڵ ئه‌ده‌م خۆم گۆڕانكاری بكه‌م هه‌تا له‌توانامدابێت. ڕیچارد ئاڵای كوردستان وئه‌مریكای به‌سنگه‌وه بوو، له سه‌ر شانۆ به‌زمانی كوردی ووتی :بژی كوردستان.. بژی سوید. ماپیو چارلس هال كه خاوه‌نی بیرۆكه‌ی فیلمه‌كه‌یه خۆشحاڵی خۆی ده‌ربڕی به ئاماده‌بوونی ڕێگای كوردستان و ووتی له كاتی ڕوودانی كاره‌ساته‌كه نه‌متوانی دانیشم وه‌ك بینه‌رێك هه‌ر بۆیه گه‌یشتمه كوردستان بۆ كه‌مپی ئاواره‌كان و هه‌وڵیشمدا له‌نزیكه‌وه پێشمه‌رگه بناسم. هه‌ڵبه‌ت فیلمه‌كه به ئاشكرا مه‌رامی سیاسییه‌كانی دونیا ده‌رده‌خات كه وویستوویانه ڕه‌وشی ئاواره و په‌ناهه‌نده به سودی خۆیان به‌كاربهێنن،هه‌ربۆیه ئه‌م تیمه خۆبه‌خشه هه‌ڵوێستی وه‌رگرتووه و هه‌ڵساون به‌كاری مرۆیی له كه‌مپه‌كان به‌دوور له كه‌سانی سهرمایهدارو سیاسی وه به بێ جیاوازیكردن له نه‌ته‌وه یان ئاین یان ڕه‌گه‌ز. فیلمه‌كه به‌ته‌واوه‌تی تیشكی خستبووه سه‌ر تاوانه دڕنده‌ییه‌كانی داعش به‌رامبه‌ر به مه‌سیحی یه كانی موسڵ ویهزیدییهكانی شه‌نگاڵ، كه تا ئێستاش هه‌ربه‌رده‌وامن لهخراپهكارییان كه‌چه‌ندین منداڵ و كچ و كوڕی یه‌زیدی بێسهرو شوێنن، به ئاشكرا ناوی پزیشكێكیان هێنا كه تاوانباره به‌رامبه‌ر كچه یه‌زیدییه‌كان به‌ڵام تا ئێستا موچه ی له به‌غداوه بۆ ده‌نێردرێت هیچی له‌گه‌ڵ نه‌كراوه. كۆبانی بێبه‌ش نه‌بووه له كاره مرۆییه‌كانی ئه‌م خێرخوازانه و خۆیان شایه‌تی ئازایه‌تی وجوامێری خه‌ڵكی ئه‌وین كه‌له‌كاتێكدا ووڵاتێكی ئه‌ندام له په‌یمانی ناتۆ به‌ئاشكرا یارمه‌تی چه‌ته‌كانی داعش ده‌دات. د.نه‌مام غه‌فوری دووپاتی كرده‌وه كه ئه‌وان ده‌نگی ئه‌وانه‌ن كه ده‌نگیان نابیسترێت، وه ئاماژه‌ی به وهدا كه ئه‌م تیمه شه‌ش كه‌سی یه له‌ماوه‌ی سێ ساڵدا حه‌وت جار سه‌فه‌ریان كردووه بۆ كوردستان به خۆبه‌خشی هه‌تا ئه‌م فیلمه به‌رهه‌م بهێنن، جگه له كاره مرۆییه‌كانیان كه وه‌ك له فیلمه‌كه‌دا بینرا كه چۆن خه‌نده‌یان گێڕاوه‌ته‌وه سه‌رلێوی منداڵه یه‌زیدییه‌كان وهه‌روه‌ها له 8 ی مارس 2016 ڕۆژی جیهانی ئافره‌تان شانبه‌شانی ژنه یه‌زیدییه‌كان جلوبه‌رگی ئه‌وان ده‌پۆشن و مه‌راسیمی ئه‌و ڕۆژه‌یان بۆ ڕێكده‌خه‌ن وه‌ك ڕێزگرتن له شكۆداری ئافره‌تانی یه‌زیدی
<urn:uuid:1f413fdd-3989-4b5b-8528-6131dbd2977e>
CC-MAIN-2017-13
http://regaykurdistan.com/index.php/news/news-kurdistan/8881-2017-02-16-06-39-14
2017-03-28T00:27:26Z
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2017-13/segments/1490218189583.91/warc/CC-MAIN-20170322212949-00548-ip-10-233-31-227.ec2.internal.warc.gz
ckb
0.951782
Arab
19
{"ckb_Arab_score": 0.9517815709114075, "sdh_Arab_score": 0.04460219293832779}
ئه‌مڕۆ هه‌ینی چه‌ندین ئه‌ندامی ئاژانسی وزه‌ی ناوه‌کی نێونه‌ته‌وه‌یی ده‌نگیان له‌سه‌ر بڕیارێـک دا بۆ سه‌رزه‌نشـتکردنی به‌رنامه‌ی ناوه‌کی ئێران له ده‌مێـکدا وڵاتانی ڕۆژئاوا ئێران تۆمه‌تبار ده‌که‌ن به هه‌وڵی به‌ده‌سـتهێنانی چه‌کی ناوه‌کی. ئێران ده‌ڵێت بڕیاره‌که که‌شوهه‌وای دانوسـتاندنه نێونهتهوهیییهکانی پـێویست سه‌باره‌ت به به‌رنامه‌ی ناوه‌کی ده‌خاته مه‌ترسـیـیه‌وه. بڕیاره‌که له لایه‌ن دیپـلۆماتانی ئه‌مه‌ریکا و به‌ریتانیا و فه‌ره‌نسـا و ئه‌ڵمانیا و ڕووسیا و چینه‌وه ده‌رکرا و داوا له ئێران ده‌کات که کاری بیناسـازی له ده‌زگایه‌کی پـیتاندنی یۆرانیۆمدا ڕاگرێت که پـێشـووتر نهێنی بوو و هه‌روه‌ها جیهان دڵنیا بکه‌نه‌وه که هیچ چالاکیـیه‌کی شـاردراوهی تریان نیـیه. ئه‌مڕۆ 25 ئه‌ندام له کۆی 35 ئه‌ندامی کارگێڕانی ئاژانسی وزه‌ی ناوه‌کی نێونه‌ته‌وه‌یی ئه‌و بڕیاره‌یان په‌سه‌ندکرد. هاوکات 3 وڵات ده‌نگیان له دژی دا و 6 وڵاتیش ئاماده‌ی پـرۆسه‌ی ده‌نگدانه‌که نه‌بوون. شـایانی باسه ئه‌مه یه‌که‌م بڕیاری ئاژانسی ناوبراوه له دژی ئێران له‌وه‌ته‌ی سـاڵی 2006 وه. پـێشـووتر نوێنه‌ری ئێران بۆ ئاژانسی وزه‌ی ناوه‌کی نێونه‌ته‌وه‌یی عه‌لی ئه‌زغه‌ر سـوڵتانی هه‌ڕه‌شه‌ی کردبوو که ئێران هاوکاریـیه‌کانی له‌گه‌ڵ ئه‌و ئاژانسه‌دا که‌مده‌کاته‌وه ئه‌گه‌ر ئه‌و بڕیاره په‌سه‌ند بکرێت.
<urn:uuid:88ffcfaf-5249-4006-acae-898f39dbb898>
CC-MAIN-2017-13
http://www.dengiamerika.com/a/a-58-2009-11-27-voa1-89241472/956754.html
2017-03-28T00:25:44Z
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2017-13/segments/1490218189583.91/warc/CC-MAIN-20170322212949-00548-ip-10-233-31-227.ec2.internal.warc.gz
ckb
0.998968
Arab
9
{"ckb_Arab_score": 0.9989678859710693}
ده‌زگاکانی ڕاگه‌یاندنی تورکیا ده‌ڵێن پـیاوێـک که سـاڵی ڕابردوو هه‌وڵی کوشـتنی ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغانی دابوو، ڕۆژی هه‌ینی له لایه‌ن دادگایه‌کی ئسته‌نبوڵه‌وه حوکمی 10 سـاڵ و 8 مانگ زیندانی درا. به‌پـێی ڕاگه‌یاندنه‌کان سـاڵی ڕابردوو له‌و کاته‌ی هێشـتا ئه‌ردۆغان سه‌رۆک وه‌زیر بوو، فه‌ره‌حات یڵدز که ئه‌و حوکمه‌ی بۆ بڕاوه‌ته‌وه له بۆنه‌یه‌کدا له ئسته‌نبوڵ به ده‌مانچه له دوری که‌متر له 3 مه‌تره‌وه هه‌وڵی دابوو ته‌قه‌ی لێبکات، به‌ڵام ده‌مانچه‌که‌ی کاری نه‌کردبوو و پاسه‌وانه‌کانی ئه‌ردۆغانیش ده‌سـتبه‌جێ ده‌سـتگیریان کرد. ده‌ڵێن فه‌ره‌حات له به‌رده‌م دادگاکه گوتویه‌تی ئه‌و هه‌وڵی کوشـتنی ئه‌ردۆغانی نه‌داوه و ته‌نها ویستویه‌تی به‌و کاره‌ی ناڕه‌زایی ده‌ربـبڕێت. داواکاری گشـتی داوای له دادگا کرد حوکمی 26 سـاڵ زیندانی بۆ ده‌ربکات، به‌ڵام دادگا بۆ 11 سـاڵ و هه‌شت مانگ که‌می کرده‌ووه، به‌و پـێـیه‌ی هه‌وڵه‌که شـکستی هێنابوو.
<urn:uuid:37b9c67c-5159-46f2-b41f-24a4f1c6714d>
CC-MAIN-2017-13
http://www.dengiamerika.com/a/2724142.html
2017-03-30T22:33:53Z
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2017-13/segments/1490218203536.73/warc/CC-MAIN-20170322213003-00608-ip-10-233-31-227.ec2.internal.warc.gz
ckb
0.998582
Arab
12
{"ckb_Arab_score": 0.9985822439193726}
له‌شـكری ئه‌مریكایی ده‌ڵێت هێزه‌كانی ئه‌مریكایی و عێراقی 38 میلیشـیایان كوشـتووه و شه‌ڕه‌كه‌ی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه به قورسـترین له شه‌ڕه‌كانی چه‌ندان هه‌فته‌ی ڕابردوو ناوزه‌د ده‌كات. له‌و باره‌یه‌وه له‌شـكری ئه‌مریكایی ده‌ڵێت چه‌كداران له به‌غدا سوودیان له گه‌رده‌لوولی خۆڵبارینی دوێنێی به‌غدای پایته‌خت وه‌رگرتبوو، ئه‌وه‌ی سه‌رجه‌م به‌غدای داپـۆشـی. پـێده‌چێت چه‌كداران ئه‌و ده‌رفه‌ته‌یان قۆزیـبێتهوه و هێرشی به پلانداڕێژیان ئه‌نجام دابێت. خۆڵبارینه‌كه هه‌لیكۆپـته‌ره جهنگیـيهكانی ئه‌مریكایی ناچاركرد كه نه‌توانن بفڕن. هه‌لیكۆپـته‌ر وه‌ك چه‌كێـكی كاریگه‌ری ئه‌مریكای بۆ ڕاوكردنی ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی ئاڕپـیجی یاخیبووان به‌كارده‌هێنرێن. زۆربه‌ی ئه‌و شه‌ڕانه‌ی ڕۆژی یه‌كشه‌ممه له به‌غدا ڕوویان دا له گه‌ڕه‌كی ئه‌لسه‌در كه مه‌ڵـبه‌ندی چه‌كدارانی سوپای ئه‌لمه‌هدی سه‌ر به موقته‌دا ئه‌لسه‌دری مه‌لای توندڕه‌وی شیعه‌كان بوو. له سه‌خترین به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌دا، هێزه‌كانی عێراقی و ئه‌مریكایی به‌رپه‌رچی هێرشـێـكی به‌ربڵاوی یاخیبووانیان بۆ سه‌ر خاڵێـكی پـشـكنین دایه‌وه. له‌و باره‌یه‌وه له‌شـكری ئه‌مریكایی ده‌ڵێت له شه‌ڕ و پـێـكدادانهكهدا 22 هێرشبه‌ری یاخیبوویان كوشت به‌بێ ئه‌وه‌ی هیچ زیانێـكی گیانی به سه‌ربازانی ئه‌مریكایی و عێراقی بكه‌وێت.
<urn:uuid:1138fc1a-0b38-4861-bca0-7ccb056d2c13>
CC-MAIN-2017-13
http://www.dengiamerika.com/a/a-58-2008-04-28-voa3-89213762/951170.html
2017-03-25T17:42:57Z
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2017-13/segments/1490218189031.88/warc/CC-MAIN-20170322212949-00168-ip-10-233-31-227.ec2.internal.warc.gz
ckb
0.994266
Arab
9
{"ckb_Arab_score": 0.9942659735679626}
ئه‌ندامێـكی شیعه‌ی په‌رله‌مانی عێراقی ده‌ڵێت كاربه‌ده‌سـتانی سه‌ر به مه‌لای شیعه موقته‌دا ئه‌لسه‌در له حكومه‌تی یه‌كگرتووی نیشـتیمانی عێراقی ده‌كشـێنه‌وه ئه‌گه‌ر هاتوو سه‌رۆك وه‌زیر نوری ئه‌لمالیكی له‌گه‌ڵ سه‌رۆك بوش هه‌فته‌ی ئاینده له ئوردن كۆبـبێـته‌وه. ئه‌ندامی په‌رله‌مان قوسه‌ی عه‌بدولوه‌هاب ڕۆژی هه‌ینی به‌یانـنامه‌یه‌كی به‌ناوی گروپـی سه‌در خوێنده‌وه و تیایدا ئه‌وه‌ی ڕاگه‌یاند، وه گوتیشی گروپه‌كه‌ی هه‌روه‌ها دهكشـێـتهوه ئه‌گه‌ر ڕه‌وشی ئاسایشی عێراق باش نه‌بێت. شـایانی ئاماژه پـێـكردنه گروپـی موقته‌دا ئه‌لسه‌در 6 پـۆسـتی وهزاریـیان له كابیـنه‌ی حكومه‌تی عێراقیدا به‌ده‌سـته. له‌كۆی 275 ئه‌ندامه‌كه‌ی په‌رله‌مانی عێراقیش 30 ئه‌ندام سه‌ر به گروپـی موقته‌دا ئه‌لسه‌درن. هه‌ردوو به‌ڕێزان نوری ئه‌لمالیكی و سه‌رۆك بوش وایان داناوه ڕۆژانی چوارشه‌ممه و پـێـنجشه‌ممه‌ی هه‌فته‌ی داهاتوو له عه‌مانی پایته‌ختی ئوردن كۆبـبـنهوه به‌مه‌به‌سـتی وتووێـژكردن له‌سه‌ر بارودۆخی عێراق.
<urn:uuid:ed00de6a-a503-42ee-836c-ae7d7ed51e1b>
CC-MAIN-2017-13
http://www.dengiamerika.com/a/a-58-2006-11-24-voa4-89176857/944713.html
2017-03-27T16:26:44Z
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2017-13/segments/1490218189490.1/warc/CC-MAIN-20170322212949-00208-ip-10-233-31-227.ec2.internal.warc.gz
ckb
0.983841
Arab
9
{"ckb_Arab_score": 0.9838405251502991, "sdh_Arab_score": 0.014076360501348972}
کۆنفیدرالیزمی دیموکراتیک سیستمی به‌رێکخستنکردنی کۆمه‌ڵگایه له دۆخی په‌ره‌سه‌ندنی دیموکراتیزاسیۆن، زۆرێک له‌و کارانه‌ی پێکهاته‌ی ناوه‌ندی ده‌یکات، ده‌سپێردرێته هه‌رێمه‌کان. له دۆخی به‌هێزبوونی کۆمه‌ڵگا، پێکهاته‌ی یونیتهریش تێدهپهڕیندرێت... هاوار کرماشان کۆنفیدرالیزمى دیموکراتیک، خۆبهرێکخستنکردنى دیموکراتیکه له به‌رفراوانترین شێوه‌یدا که له ناوه‌وه‌ى کۆمه‌ڵگاوه ده‌ست پێده‌کات؛ دامه‌زراندنى دام و ده‌زگاکانى کۆمه‌ڵگایه؛ له‌گه‌ڵ بنه‌ماگرتنى جه‌ماوه‌ر، سیستمێکه له سه‌ر بنه‌ماى دام و ده‌زگاى دیموکراتیک. رێکخستنى ئه‌وان له هه‌ر گۆڕه‌پانێکدا له کۆمین گه‌ڕه‌ک و گونده‌وه بگره تا ئه‌نجومه‌نى گه‌ڕه‌ک و شار به‌فراوان ده‌کات و له‌گه‌ڵ دروستکردنى کۆنگره‌یه‌کى گه‌ل که نوێنه‌رى کۆى هه‌موویان بێ، کۆنفیدرالیزمى دیموکراتیک داده‌مه‌زرێت. کۆنفیدرالیزمى دیموکراتیک له‌گه‌ڵ هه‌ستیاربوون له به‌رامبه‌ر دیموکراسی، له هه‌ر کۆمه‌ڵگایه‌کدا له‌گه‌ڵ قووڵبوونهوهى روانینى ئازادى و دیموکراسى گه‌لان وه‌ک پردێکى په‌یوه‌ندی، خۆى له رێگه‌ى سازدانى دام و ده‌زگاى دیموکراتیکدا به‌رفراوان ده‌کاته‌وه. ئه‌مه سیستمێکى به‌رێکخستنکردنى کۆمه‌ڵگایه. به سیستمێک که هێزى راده‌ربڕین و بڕیاردانى توێژه جۆراوجۆره‌کانى کۆمه‌ڵگا وه‌ک ئیراده‌یه‌ک دروست ده‌کات، به ئاستى رێکخستنى دیموکراتیک ده‌گه‌ینێ و ئه‌م رێکخستنانه له شوێنێکدا و له چوارچێوه‌ى په‌یوه‌ندى کۆنفیدرالدا دێنێته لاى یه‌ک کۆنفیدرالیزمى دیموکراتیک ده‌وترێت؛ له داهاتوودا له به‌رامبه‌ر کاپیتالیزمى ده‌وڵه‌تگه‌را، داسهپاندنهکان له سه‌ره‌وه، سیستمه سیاسی، کۆمه‌ڵایه‌تی، ئابوورى و کولتوورییه‌کانى و له‌گه‌ڵ زاڵکردنى ئیراده‌ى دیموکراتیکى کۆمه‌ڵگاکان، مۆدێلێکى ژیانێکى ئهلترناتیڤى کۆمه‌ڵایه‌تی، سیاسى و ئابوورییه. کۆنفیدرالیزمى دیموکراتیک له ناو هه‌ر چه‌شنه ده‌وڵه‌ت یان فیدراسیۆن، سیسته‌مى یونیته‌ر و نایونیتهردا، داواکارى ئازادى و دیموکراتیکى کۆمه‌ڵان ده‌رده‌بڕێ و وه‌ک ئالته‌رناتیڤ و مۆدێلێکى دهزگاسازى دیموکراتیک په‌ره ده‌ستێنێت. دیارده‌یه‌ک نیه که به‌پێى ناسین یا نه‌ناسینى له لایه‌ن ده‌وڵه‌ته‌وه بێته ئاراوه، به‌ڵکو سیستمێکه له رێگه‌ى خودى کۆمه‌ڵگاکانه‌وه دروست ده‌بێت و له‌گه‌ڵ تێڕوانین و تێکۆشانى ئه‌وانه؛ له ناو سیستمى دهوڵهتگهراى کاپیتالیستى و له ته‌نیشتی، له‌گه‌ڵ دروستکردنى سیستمێک، سیستمى ئالتهرناتیڤى ئه‌و به‌ربڵاو ده‌کاته‌وه و له پێناو زاڵبوونى ئه‌م سیستمه تێده‌کۆشێت. له سه‌رووى ئه‌مانه، سیستمى کۆمه‌ڵگایه‌که که خاوه‌ن روانگه‌ى سوسیالیست ـ دیموکراتیک و ئاواته‌خوازى کۆمه‌ڵگایه‌کى کۆمینال ـ دیموکراتیکه و راوه‌سته‌ى ئایدیۆلۆژیک و نزیکایه‌تى تیۆریک له ریزبه‌ندى یه‌که‌مدا ده‌بینێت. پێناسه‌ى ئه‌م سیستمه وه‌ک سیستمێکى کۆمه‌ڵایه‌تى که له سه‌ر بنه‌ماى قووڵترین و پاڵاتراوترین رهواڵهتى ئازادی، یه‌کسانی، دیموکراسى و دادپه‌روه‌رییه، به‌جێیه. ده‌توانرێ بهرۆژکردنى هاوچه‌رخى کۆمه‌ڵگاى نیۆلۆتیک (بهردینهى نوێ)یش بوترێت که مرۆڤایه‌تى له‌وێدا، داگیرکارى و گوشارى به خۆیه‌وه نه‌بینی. به شێوه‌ى روونیش، ده‌توانرێ وه‌ک مۆدێلى رێکخستنگهلى دیموکراتیک که له قاڵبى سیستمێکى کۆنفیدرالدا و له ئیراده‌ى سه‌رجه‌م توێژه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان دروست ده‌بێ پێناسه بکرێت. له سه‌ر ئه‌م بنه‌ما، نیشانده‌رى به‌دیهاتنى ئازاداییهکانى ئه‌وانه له به‌رفراوانترین شێوه‌یدا. ئۆتۆنۆمى دیمورکراتیکیش له ناو هه‌ر جۆره پێکهاته‌ى ده‌وڵه‌تگه‌را، ژیانى کۆمه‌ڵانى جۆراوجۆر له ناو ده‌وڵه‌تێک یا وڵاتێک‌دا، ده‌توانێ به‌دیهێنه‌رى مافه‌کانى ئه‌م کۆمه‌ڵانه بێت له رێگه‌ى ده‌وڵه‌ت یاخود رژێمه‌وه. وه‌ک نمونه؛ ئه‌م سیستمه نیشانده‌رى هاتنه‌کایه‌ى مافه‌کانى کوردان له به‌رامبه‌ر دیموکراسى به شێوه‌یه‌کى هه‌ستیار، قبوڵکردن له چوارچێوه‌ى تورکیا و له‌ناوچوونى ئاسته‌نگییه‌کانى به‌رده‌م به‌دیهاتنى ئه‌م مافانه‌یه؛ باس له خۆبهرێکخستنى دیموکراتیکى کۆمه‌ڵگا یاخود له مۆدێلى خوڵقێنه‌ر رێکخستنى سه‌ربه‌خۆ، په‌یوه‌ندى له‌گه‌ڵ سیستمى ناوبرا یان له‌ناوبردنى ئاسته‌نگییه‌کانى به‌رده‌م مافه دیموکراتیکه‌کان له ناو ئه‌و سیستمه ده‌کات. له‌م رووه‌وه، کۆنفیدرالیزمى دیموکراتیک، هه‌روه‌ها که نیشانده‌رى خۆبهرێکخستنکردنى گه‌وهه‌رى کۆمه‌ڵگاى ئۆتۆنۆمى دیموکراتیکه، به‌دیهێنه‌رى مافه‌کانى په‌یوه‌ندى دیموکراتیکى کۆمه‌ڵه له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌ت یان هه‌ر جۆره سیستمێکه. بۆیه، پێویسته هه‌ر دوو له یه‌کتر روون بکرێته‌وه. ئۆتۆنۆمى دیموکراتیک هه‌مان کۆنفیدرالیزمى دیموکراتیکه. ئۆتۆنۆمى دیموکراتیک نوێنه‌رى مافه دیموکراتیکه‌کانى کۆمه‌ڵه نه‌ته‌وه‌یى و ئه‌تنیکییه‌کانه. له‌گه‌ڵ ناسینى ئه‌م مافه‌ش و له‌ناوچوونى ئاسته‌نگییه‌کانى به‌رده‌می، ئه‌و گه‌له له په‌ناى به‌کارهێنانى ئه‌م مافه به‌پێى چه‌مکه ئابووری، کۆمه‌ڵایه‌تی، کولتوورى و سیاسییه‌کانى خۆى درێژه‌ى به به‌ره‌وپێشچوونه‌کانى دا بۆ دامه‌زراندنى کۆنفیدرالیزمى دیموکراتیک یاخود قبوڵکردنى سیستمى دیموکراسى نوێنه‌رایه‌تى وه‌ک نمونه‌ى به‌رچاوى له ئه‌وروپا. هه‌روه‌ها له‌گه‌ڵ مۆدێله‌کانى تر له پێناو به‌دیهێنانى دهزگاسازى دیموکراتیک خه‌بات ده‌کات. کۆنفیدرالیزمى دیموکراتیکیش له روویه‌که‌وه تهرجیحێکه له په‌یوه‌ندى به روانینێکى ئایدیۆلۆژیک و تیۆریک. له رێگه‌ى ئۆتۆنۆمى دیموکراتیک گه‌یشتن به کۆمه‌ڵێک به چین و توێژى جیاوازه‌وه ده‌بێت. ئه‌مانه به‌پێى نزیکبوونه‌وه ئایدیۆلۆژیک و تیۆریکى خۆیان، ده‌تواننن مۆدیڵى جۆراوجۆرى کۆمه‌ڵایه‌تى هه‌ڵبژێرن. له راستیدا، خاوه‌نانى روانگه‌ى سوسیالیست ـ دیموکراتیک و کۆمینال، ئازادیخوازتر، خوازیارى سازدانى سیستمێکى دیموکراتیکتر و ئایدیالترین مۆدێل له پێناو دیموکراسى و ئازادی‌دا، به‌ره‌و کۆنفیدرالیزمى دیموکراتیک هه‌نگاو ده‌نێن. هه‌ندێکانیش به جیاتى سیستمى دیموکراتیک له سه‌ر بنه‌ماى کۆمه‌ڵگا و گه‌ل، له‌گه‌ڵ که‌ڵکوه‌رگرتن له ئه‌زمونه‌کانى سیستمه ده‌وڵه‌تگه‌را هه‌نووکه‌ییه‌کان و له ژێر کاریگه‌رى چینه حاکمه‌کان، رێکخستنێک له سه‌ر بنه‌ماى جه‌ماوه‌ر ناکه‌ن به‌ڵکو به درێژه‌پێدان به ژیانێک له ناو سیستمێکى ئابووری، کۆمه‌ڵایه‌تى و سیاسى به پاڵپشتى رێکخستنى کۆمه‌ڵگاى ژوورین خه‌ریک ده‌بێت. ئه‌مانه وه‌ک تهرجیحى جیاواز له ناو ئۆتۆنۆمى دیموکراتیکدا له به‌رده‌م ئه‌و کۆمه‌ڵگایه دێته پێشه‌وه. که‌واته ئۆتۆنۆمى دیموکراتیکى ناوبرا هى تهوانى گه‌لانه. ته‌نیا مۆدێلێکى ئه‌زمونکراو نیه له ناو سوسیالیسته‌کان، بورژوالیبهراڵهکان و ئانارشیسته‌کان یان ئه‌وانى تر له ئایدیۆلۆژیاى جیاواز نین. ئۆتۆنۆمى دیموکراتیک له‌گه‌ڵ له‌خۆگرتنى ته‌واوى ئه‌مانه، مافه‌کانى په‌یوه‌ندییه‌کانى هه‌نووکه‌یى کۆمه‌ڵگاى ناوبرا له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌ت پێناسه ده‌کات. وه‌ک نمونه؛ له باکوورى کوردستاندا ئۆتۆنۆمى دیموکراتیک، هه‌م پارتى کوردان و هه‌م پارت و توێژه جۆراوجۆره کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان له خۆ ده‌گرێت. به‌م جۆره، تورکیا له به‌رامبه‌ر دیموکراسییه‌وه دێته ئاستێکى هه‌ستیار. ئه‌گه‌ر بۆ کوردان ده‌رفه‌تى به‌دیهاتنى ئۆتۆنۆمى دیموکراتیک فه‌راهه‌م بێت، ئه‌م مافێک نیه که ته‌نیا له‌گه‌ڵ پارتی کوردان دروست بێت به‌ڵکو مافێکه که له‌گه‌ڵ گه‌شه‌کردنى کۆمه‌ڵگا، ته‌واوى کوردان و چه‌مکه جۆراوجۆره سیاسییه‌کانیش ده‌گرێته‌وه. کۆنفیدرالیزمى دیموکراتیکیش سیستمێکه زیاتر روانینى کۆمه‌ڵگا و گرسهکانى نیشان ده‌دات؛ مۆدێلى کۆمه‌ڵگایه‌کى ئالته‌رناتیڤه که له‌گه‌ڵ ئیراده و هه‌وڵه‌کانى خوازیاران په‌ره ده‌ستێنیت و به‌ربڵاوترین شێوه‌ى به‌دیهاتنى ئازادى و دیموکراسییه. هه‌ڵبه‌ت که کۆنفیدرالیزمى دیموکراتیک نزیکبوونه‌وه‌ى ته‌سکى چینایه‌تى سوسیالیزمى بونیادنراو به بنه‌ما ناگرێت. هه‌روه‌ها رێبازهکانى ناوه‌ندگه‌را نین به‌ڵکو زیاتر کۆنفیدرال دیموکراتیکن. له کاتى ئاراسته‌کردنى کۆمه‌ڵگا بۆ سازدانى سیستمى کۆنفیدرال ـ دیموکراتیک، روانینى ئه‌وانه‌ى وا مۆدێلى ده‌وڵه‌تگه‌را و مۆدێلى کۆمه‌ڵایه‌تى جیاواز په‌سه‌ند ده‌که‌ن به‌رده‌وام ده‌بێت؛ له ناو کوردستانى ئۆتۆنۆم دیموکراتیکدا، توێژه دژبه‌ره‌کان به کۆنفیدرالیزمى دیموکراتیکه‌وه دێنه پێشه‌وه. له کاتى ئاراسته‌کردنى بۆ بهسیستمبوونى کۆنفیدرالیزمى دیموکراتیک به چه‌مکى سوسیالیست ـ دموکراتیک، له‌به‌ر دوورى له نزیکبوونه‌وه‌ى به‌رته‌سکى چینایه‌تی، ئه‌م رژێمه به شێوه‌ى سیستمێکى دێته ئاراوه که تێدا هه‌موو چینه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان ده‌توانن خۆ ده‌رببڕن. هه‌ڵبه‌ت به بنه‌ماگرتنى کمۆنالیته له ژیانى کۆمه‌ڵایه‌تى و ئابووریدا، سیستمێکه که تێڕوانینى کاپیتالیزم سنووردار ده‌کاته‌وه. ئه‌مه‌ش نه له رێگه‌ى زۆره‌وه، به‌ڵکو به گشتگیرکردنى سیستم له ناو کۆمه‌ڵگادا دروست ده‌بێت. له‌گه‌ڵ قانعکردن، ژیاندن و هێنانهناوهى توێژه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کانیش بۆ ناو یاسا و رێسا دیموکراتیکه‌کانى گه‌ل خه‌بات ده‌کات. ئه‌م یاسا و رێسا خه‌ریکى بهسیستمبوون ده‌بێت و به‌ره‌و ئه‌و ئاراسته ده‌ڕوات که حیساب بۆ هه‌ر توێژێک بکات. چۆنکه له سیستمى کۆمیناڵ ـ دیموکراتیکدا زۆر و سه‌پاندن نیه. کۆمه‌ڵگا له‌گه‌ڵ دامه‌زراندنى سیستمى دیموکراتیکى خۆی، به‌م جۆره ده‌رفه‌ته‌کانى کۆمه‌ڵگا به‌رێکخستن ده‌کات، چه‌مک و ده‌زگاکانى ده‌وڵه‌ت سنووردار ده‌کاته‌وه و له‌گه‌ڵ فهرمانڕهواکردنى سیستمى خۆی، به ئیراده و نزیکبوونه‌وه‌ى دیموکراتیک ده‌جوڵێته‌وه. وه‌ک نمونه؛ ئۆتۆنۆمى دیموکراتیک له‌گه‌ڵ کۆمارى دیموکراتیکى تورکیا ناکۆک نیه. ئۆتۆنۆمى دیموکراتیک له‌گه‌ڵ پێکهاته‌ى سیاسى یونیتهریش له ناکۆکیدا نیه. واته دیموکراتیزاسیۆنى کۆمار بۆ کوردان و کۆمه‌ڵانى تر به‌واتاى به‌دیهاتنى ئۆتۆنۆمى دیموکراتیک دێت. له ناو دیالکتیکى دیموکراتیکى دوولایه‌نه‌دا، خاوه‌ن جوڵانه‌وه‌یه‌که که یه‌کتر مه‌رجدار و یه‌ک ده‌کات. بۆیه کۆمارى دیموکراتیک له‌گه‌ڵ کۆنفیدرالیزمى دیموکراتیک ناکۆک نیه. ئه‌مه‌ش راستییه‌که که ئیتر نابێ یونیتهریهت وه‌ک یونیتهریهتهکانى سه‌ده‌کانى (19) و (20) تێبگهیندرێت. له دۆخى په‌ره‌سه‌ندنى دیموکراتیزاسیۆن له وڵاتێک‌دا، پێکهاته به‌ره‌و سیستمێک ده‌ڕوات که گه‌ل زیاتر خاوه‌ن ماف و پێکهاته ناوه‌ندییه‌کانى یونیته‌ر لاواز ده‌کات. دیموکراسی، سیستمێکه گه‌ل ده‌کاته خاوه‌نى هێز و ئه‌م هێزه به‌ره‌به‌ره له ناو گه‌لدا بڵاو ده‌کاته‌وه. بۆیه، له شێوه‌ى دیموکراتیزاسیۆنى کلاسیک، تێپه‌ڕاندنى پێکهاته یونیتهره ناسراوه‌کان له‌گه‌ڵ خۆى دێنێت. فه‌ره‌نساى یونیتهرى ئه‌مڕۆ، فه‌ره‌نساى یونیتهرى سه‌ده‌کانى (19) و (20) نیه. چۆن له دۆخى په‌ره‌سه‌ندنى دیموکراتیزاسیۆن، زۆرێک له‌و کارانه‌ى پێکهاته‌ى ناوه‌ندى ده‌یکات، ده‌سپێردرێته هه‌رێمه‌کان. له دۆخى به‌هێزبوونى کۆمه‌ڵگا، پێکهاته‌ى یونیتهریش تێدهپهڕیندرێت. ئیتر پێکهاته‌ى یونیتهرى ناوه‌ندى له‌و دۆخه دێنێته ده‌ره‌وه که وه‌ک پێشتر بڕیارده‌ر و جێبه‌جێکه‌ر بێت. له‌م رووه‌وه، له دۆخى گه‌شه‌کردنى دیموکراسى له کۆمه‌ڵگادا، پێکهاته‌ى یونیتهرى ناوه‌ندى به کاراکته‌رى پێشوویه‌وه زه‌ره‌رمه‌ند ده‌بێت. ئه‌م دۆخه به چالاکییه ناوه‌ندى بۆ له‌ناوبردنى پێکهاته‌ى یونیته‌ر نابێت به‌ڵکو له‌گه‌ڵ په‌ره‌پێدانى دیموکراسى به‌دى دێت و سیستمى یونیته‌ر شێوه‌یه‌کى نوێ به خۆوه ده‌گرێت. له‌به‌ر ئه‌م هۆیه، له شوێنێکدا کۆنفیدرالیزمى دیموکراتیک گه‌شه‌ى کردبێت و رێکخستنکردنى کۆمه‌ڵگا له ناوه‌وه کۆمینى بێت، هه‌روه‌ها ئه‌نجومه‌ن دروست بێت و له‌سه‌ر ئه‌م بنه‌ما، کۆنگره‌کانى گه‌ل به‌ڕێوه بچێت، پێکهاته‌ى یونیته‌ر له وڵاتێک‌دا وه‌ک شێوه‌ى پێشتر نامێنێته‌وه. هه‌ڵبه‌ت ئه‌نجومه‌ن و کۆنگره گه‌لى به‌مجۆره ئه‌نجا له دۆخى هه‌ستیاربوون له به‌رامبه‌ر دیموکراسى له وڵاته‌کاندا بتوانێ گه‌شه بکات. بێ هه‌ستیاربوون له به‌رامبه‌ر دیموکراسى وڵاتان له راستیدا، وه‌ها رێکخستنگهلێک له به‌رده‌م خۆبهرێکخستنکردنى گه‌ل و هه‌وڵه‌کانى ئاراسته‌کردنى ژیان، ده‌بێته ئاسته‌نگی. ئه‌مانه بۆ ئه‌وه‌یه که ده‌وڵه‌ت له به‌رامبه‌ر دیموکراسییه‌وه هه‌ستیار بێت. له‌گه‌ڵ هه‌ستیاربوون له به‌رامبه‌ر دیموکراسی، له راستیدا ده‌وڵه‌ت، کۆمارى دیموکراتیک له‌گه‌ڵ کۆنفیدرالیزمى دیموکراتیک به ئاسانى له لاى یه‌کتر به‌ره‌و پێش ده‌چن. ئه‌مانه‌ش بۆ یه‌کتر ئاسته‌نگ نین. ته‌نیا له جێگایه‌ک که دیموکراسى به‌م شێوه گه‌شه بکات، زه‌مینه‌ى ده‌وڵه‌تى یونیته‌ر له رهواڵهته پێشووهکانیدا نامێنێته‌وه. رێگاچارهسهرى گونجاو هه‌م بۆ گه‌لانى رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست و هه‌م بۆ ته‌واوى گه‌لانى جیهان، کۆنفیدرالیزمى دیموکراتیکه. کۆنفیدرالیزمى دیموکراتیک، به‌رێکخستنکردنى گه‌ل نیه له پێناو دامه‌زراندنى ده‌وڵه‌تدا. کۆنفیدرالیزمى دیموکراتیک، به‌رێکخستنکردنى که‌مینه‌کانه، به‌رێکخستنکردنى کولتووری، ئاینى و ته‌نانه‌ت ره‌گه‌زى و له‌م چه‌شنه‌یه. ئه‌مه به‌رێکخستنکردنى نه‌ته‌وه‌ى دیموکراتیک و کولتوورییه. ئه‌م کۆنفیدراسیۆنه به‌رهه‌مى دروستکردنى هه‌ر چه‌شنه رێکخستنى کولتوورى و یه‌کێتى نێوان هه‌موویانه. به‌م جۆره رێکخستنه که ده‌وڵه‌ت نیه، کۆنفیدراسیۆنى دموکراتیک ده‌ڵێن. ئه‌مڕۆ کۆنفیدرالیزمى ئه‌وروپا له دۆخى دامه‌زراندندایه. له رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌راستیش ده‌توانرێ کۆنفیدرالیزم دروست بکرێت. بۆ کوردانیش مۆدێلى کۆنفیدرالیزم گونجاوه. ئیسرائیل و فه‌له‌ستینیش ده‌توانن له نێوان خۆیاندا مۆدێلى کۆنفیدرالیزم دامه‌زرێنن. هه‌روه‌ها بۆ (22) ده‌وڵه‌تى عه‌ره‌بی، کۆنفیدرالیزمى دیموکراتیک که چاودێرى سه‌قامگیرى دیموکراسى بێت گونجاوه. تورکه‌کانیش ده‌توانن له نێوان خۆیاندا کۆنفیدرالیزمى دیموکراتیک دروست بکه‌ن. چۆنکه ئه‌گه‌ر ئه‌و رووداوانه‌ى له رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست دێنه ئاراوه له سه‌ر بنه‌ماى سیستمى کۆنفیدرال ـ دیموکراتیک نه‌بێت، جارێکى تر شه‌پۆلى ناسیۆنالیزم هه‌ڵده‌ستێته‌وه. ئه‌م شه‌پۆله هه‌ر چۆن رابردووى تێک دا، ده‌بێته هۆى تێکدانى بارودۆخى ئێستا. ویلایه‌ته یه‌کگرتووه‌کانى ئه‌مریکا، ناسیۆنالیزمى ورووژاند و به‌م شێوه‌یه رێگا له به‌رده‌م وێرانى و شکستى سه‌ده‌یه‌ک کرده‌وه. ئه‌گه‌ر نامانه‌وێ سه‌ده‌ى رابردوو دووباره بێته‌وه، ده‌بێ کۆنفیدرالیزمى دیموکراتیک له‌گه‌ڵ له ناخى کۆمه‌ڵگه‌وه به‌رێکخستن بکرێت. ئه‌مه هێڵى سه‌ره‌کییه. به سۆسیالیزمێکى له سه‌ر بنه‌ماى دیموکراسى پێویستیمان هه‌یه و ئه‌مه بۆ کوردان گونجاوه. کوردان بێ ئه‌وه‌ى ده‌ستکارى سنوره‌کانى هه‌نووکه‌یى بکه‌ن، ده‌توانن له نێوان خۆیاندا سیستمى کۆنفیدرالیزمى دیموکراتیک دامه‌زرێنن. کوردان له هه‌موو به‌شه‌کانى کوردستان، بێ ده‌ستکارى سنووره‌کان و بێ ئه‌وه‌ى سنووره‌کانى ئێستا له به‌رده‌م خۆیان ئاسته‌نگ ببینن، ده‌توانن له سنووره‌کان وه‌ک پردێکى په‌یوه‌ندى که‌ڵک وه‌رگرن و له سه‌ر ئه‌م بنه‌مایه په‌ره به کۆنفیدرالیزمى دیموکراتیک بده‌ن. کوردان ده‌بێ له نێوان خۆیاندا په‌یوه‌ندى سیاسى ـ کولتوورى به‌رقه‌رار بکه‌ن. به‌مجۆره، ئامانج له‌ناوچوونى سنوووره‌کان نیه، به‌ڵکو به‌کارهێنانى ئه‌وانه وه‌ک پردێکى په‌یوه‌ندى و ئه‌مه‌ش بۆ که‌س زه‌ره‌رێکى نیه. به پێچه‌وانه‌ى ئه‌م دۆخه، لافاوى خوێن هه‌ڵده‌ستێت. کوردان ته‌نیا له‌و دۆخه‌دا ده‌توانن له قۆناغێکى خوێناوى و قه‌یراناوى رزگاریان بێت. دیموکراسى بێ رشتنى خوێن له نێوان کوردان‌دا، به‌م جۆره به‌رقه‌رار ده‌بێت. ئه‌گه‌رنا به پێچه‌وانه‌وه قۆناغێکى خوێناوى وه‌کو فه‌له‌ستین ـ ئیسرائیل ده‌ست پێده‌کات.
<urn:uuid:f7c93f12-bfd1-4ba8-8ca0-54287e7fc902>
CC-MAIN-2017-13
http://pkkonline.com/sorani/index.php?sys=article&artID=69
2017-03-26T03:44:16Z
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2017-13/segments/1490218189092.35/warc/CC-MAIN-20170322212949-00528-ip-10-233-31-227.ec2.internal.warc.gz
ckb
0.989602
Arab
8
{"ckb_Arab_score": 0.9896016716957092}
تاران ده‌ڵێت ئه‌و وڵاتانه‌ی هه‌ڵوێستی دروست و ڕیالیستیکیان هه‌یه به‌شدار ده‌بن له‌م کۆنفرانسه‌ی ئه‌مڕۆ 5شه‌ممه‌دا. ڕوسیا که له‌وه‌تای قه‌یرانی سوریا ده‌ستیپێکردووه پشتیوانی له به‌شار ئه‌لئه‌سه‌د سه‌رۆکی سوریا ده‌کات له‌سه‌ر ئاستی باڵێوز به‌شدار ده‌بێت له‌م کۆنفرانسه‌ی تاران‌دا. میدیای ئێران ده‌ڵێت وڵاتی چین یش به‌شدار ده‌بێت له‌گه‌ڵ 15 وڵاتی تردا له‌وانه عێراق، ئه‌لجه‌زائیر، تاجیکستان، ڤه‌نزوێلا، پاکستان، هیندستان، و هه‌روه‌هاش ژماره‌یه‌ک له وڵاتانی ئه‌ندامی کۆمکاری عه‌ره‌ب. هاوکات وابڕیاره شانشینی عه‌ره‌بستانی سعودیه‌ش میوانداری کۆبوونه‌وه‌یه‌کی نائاسایی وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی وڵاتانی ئه‌نجومه‌نی هاریکاری که‌نداو بکات بۆ تاووتوێکردنی په‌ره‌سه‌ندنه‌کانی قه‌یرانی سوریا. نوسه‌ر و شیکه‌ره‌وه‌ی سیاسی سۆران پاڵانی ده‌ڵێت ئێران له ڕێی سوریاوه ده‌ستی به ژماره‌یه‌ک وڵاتی تردا ده‌گات تا ئاژاوه‌یان تیادا به‌رپا بکات، وه ده‌شڵێت ئێران بڕوای وایه به ڕوخاندنی ڕژێمه‌که‌ی به‌شار ئه‌لئه‌سه‌د، کۆمه‌ڵگای نێونه‌ته‌وه‌ی زیاتر ده‌یپه‌رژێته سه‌ر کۆماری ئیسلامی ئێران. له میانه‌ی وتووێژه‌که‌یدا له‌گه‌ڵ به‌ڵێن ساڵح ، به‌ڕێز پاڵانی ده‌شڵێت له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا که پێشبینی کردنی ئایندهی ئێران کارێکی سانا نییه به‌ڵام به کۆتایی هاتنی ڕژێمه‌که‌ی به‌شار ئه‌سه‌د ئه‌وا کۆماری ئیسلامی ئێران ڕووبه‌ڕووی قه‌یرانی گه‌وره‌تر ده‌بێته‌وه. زانیاری زیاتر له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته له ده‌قی وتووێژه‌که‌دایه.
<urn:uuid:d5d08a25-6f9b-40cf-8d07-77cc39623960>
CC-MAIN-2017-13
http://www.dengiamerika.com/a/1483492.html
2017-03-23T02:30:12Z
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2017-13/segments/1490218186608.9/warc/CC-MAIN-20170322212946-00493-ip-10-233-31-227.ec2.internal.warc.gz
ckb
0.997175
Arab
13
{"ckb_Arab_score": 0.9971746802330017}
ئینستاگرام تایبەتمەندییەکی زیاد کرد - 3/20/2017 10:18:00 PM 13671 جار خوێندراوەتەوە خەندان- ماردین عوزێری ساڵی رابردوو تۆڕی ئینستاگرام خزمەتگوزاری ڤیدیۆی لایفی بۆ زیاد کرا و بەکارهێنەران لەو کاتەوە دەتوانن راستەوخۆ ڤیدیۆی بارودۆخی ئێستای خۆیان بڵاوبکەنەوە، بەڵام کە ڤیدیۆکە تەواو دەبوو دیار نەدەما. ئەمڕۆ ئیسنتاگرام هەڵبژاردەی داگرتنی ڤیدیۆی لایفی بۆ زیاد کرا، لەمڕۆوە بەکارهێنەران دەتوانن ئەو ڤیدیۆانە لە مۆبایلەکانیاندا سەیڤ بەکەن کە بە شێوەی لایف لە ئینستاگرام بڵاویانکردبوویەوە. پاش تەواوبوونی ڤیدیۆ لایفەکەت، لە سەرەوە لای دەستە راست هەڵبژاردەی "Save" هەڵبژێرە و ڤیدیۆکە لە یادگەی ئامێرەکەتدا پاشەکەوت دەبێت. جێی سەرنجە کە سەیڤ کردنی ڤیدیۆ تەنها بۆ ئەو ڤیدیۆانەیە کە خۆت بڵاویان دەکەیتەوە، جارێک نا‌توانیت بە رێگەی ئاسایی ڤیدیۆی لایفی کەسانی دیکە دەبگریت.
<urn:uuid:0e56feb1-dc95-4398-b636-9b7caa6ebaa1>
CC-MAIN-2017-13
http://www.xendan.org/detailnews.aspx?jimare=19636&babet=7&relat=1024
2017-03-27T00:50:03Z
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2017-13/segments/1490218189316.33/warc/CC-MAIN-20170322212949-00573-ip-10-233-31-227.ec2.internal.warc.gz
ckb
0.921437
Arab
2
{"ckb_Arab_score": 0.9214365482330322, "sdh_Arab_score": 0.07143373042345047}
دكتـۆر فوئاد بابان، ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نیـشـتیمانی كوردسـتان سه‌باره‌ت به ڕووداوه‌كه‌ی هه‌ڵه‌بجه ده‌ڵێت هۆكاری سه‌ره‌كی ناڕه‌زایی جه‌ماوه‌ر له هه‌ڵه‌بجه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌نجام نه‌دانی خزمهتـگوزاریـیه گـشـتیـیهكان له لایه‌ن دهسـهڵاتـدارانهوه له‌و شـاره‌ی كه له لایه‌ن ڕژێمی بهعـسـهوه وێران كراوه، سـه‌رۆكی به‌شی كوردی، هومه‌ر شـێخـموس وتووێژێـكی له‌گه‌ڵ دكتۆر فوئاد بابان له‌و باره‌یه‌وه ئه‌نجامداوه.
<urn:uuid:9eab1ca9-5772-4c26-a85e-978af73c6cf9>
CC-MAIN-2017-13
http://www.dengiamerika.com/a/a-58-2006-03-17-voa4-89176262/944624.html
2017-03-28T00:27:48Z
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2017-13/segments/1490218189583.91/warc/CC-MAIN-20170322212949-00593-ip-10-233-31-227.ec2.internal.warc.gz
ckb
0.991324
Arab
10
{"ckb_Arab_score": 0.9913243651390076}
سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستانی عێراق و سه‌رۆکی په‌رله‌مانی وڵاته‌که و سه‌رۆکی لیستی ئه‌لعێراقیه‌ش به بێ ئاماده‌بوونی لایه‌نی سه‌دریه‌کان، له هاوینه هه‌واری پیرمام کۆبوونه‌وه. ئه‌م کۆبوونه‌وه‌یه‌ی ڕۆژی شه‌ممه بۆ باسکردنی ڕه‌وشی سیاسی عێراق و تاووتوێکردنی ئه‌گه‌ر و پێشهاته‌کان بووه. سه‌رۆکی دیوانی سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێمی کوردستانی عێراق ده‌ڵێت کۆبوونه‌وه‌که ته‌نها کۆبوونه‌وه‌یه‌کی دوو قۆڵی بووه له نێوان سه‌رۆکی هه‌رێم و لیستی ئه‌لعێراقیه‌دا و پاش کۆبوونه‌وه‌ی لیستی ئه‌لعێراقیه بووه و ئه‌وجا ئه‌و وتووێژانه‌ی که کراون نێردراوه بۆ سه‌رۆکی لایه‌نی سه‌دریه‌کان. له میانه‌ی وتووێژه‌که‌یدا له‌گه‌ڵ به‌ڵێن ساڵح ، دکتۆر فوئاد حسێن ده‌ڵێت ئه‌وه‌ی لایه‌نی سه‌در له‌گه‌ڵ سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێمدا باسی ده‌کات ئه‌وه‌یه هێشتاش سه‌دریه‌کان له‌گه‌ڵ لێسه‌ندنه‌وه‌ی متمانه‌ن له مالیکی و ده‌شڵێن هه‌رکاتێک له په‌رله‌مان دانیشتنێک کرا بۆ لێسه‌ندنه‌وه‌ی متمانه له نوری ئه‌لمالیکی ئه‌وا ئاماده‌ن 40 ده‌نگی خۆیان زێد بکه‌نه سه‌ر 124 ده‌نگه‌که‌ی تر.
<urn:uuid:a4007d8b-ccb9-447a-87b9-243a0603982b>
CC-MAIN-2017-13
http://www.dengiamerika.com/a/1365160.html
2017-03-28T23:40:25Z
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2017-13/segments/1490218190134.25/warc/CC-MAIN-20170322212950-00613-ip-10-233-31-227.ec2.internal.warc.gz
ckb
0.999504
Arab
15
{"ckb_Arab_score": 0.9995044469833374}
ئامادەکردنی: حکمت معروف (*) پێشەکی: لەوەتەی مرۆڤ بۆتە خاوەنی ژیریی و کەوتۆتە پرسیارکردن لە ئایتمەکانی دەرەوەی خۆی، ملیۆنان پرسیاری وەڵامدراوە و بێ وەڵامی کردووە، دەکرێت سەرەتای پرسیارەکانی مرۆڤ لە دیاردە و ئایتمە سروشتییەکانی دەورووبەری بووبێت، و هەر لەو سەردەمەوە هەندێک وەڵامی یەکلاییکەرەوەی بۆ بەشێک لە پرسیارەکانی دەستکەوتبێت. دەبێت وەڵامدانەوەی پرسیارەکانی مرۆڤ دەربارەی هەور و باران و ئاگر و هەموو ئایتمە جۆراوجۆرەکانی تری سروشت چەند ساڵ و بگرە چەند هەزار ساڵی خایاندبێت! دەبێت پرسیارەکانی مرۆڤ دەربارەی میتافیزیک و هێزەکانی دەرەوەی سروشت، مرۆڤی تووشی چ گێنگڵدان و خەوزراندنێک کردبێت!؟ هەموو ئەم پرسیارکردنانەی مرۆڤ دەکرێت وەڵامیان درابێتەوە و دەشکرێت هێشتا نەوەکانیان بەشوێن وەڵامێکدا بگەڕێن. ئەوەی دەمەوێت لەم بابەتە کورتەدا باسی بکەم، ئەو پرسیارگەلە یەکجار دێرینەی مرۆڤە لە خۆی: (من چیم؟ من کێم؟ لە کوێوە هاتووم؟ بۆ لێرەم؟ بەرەو کوێ بەڕێوەم و ئامانج لە بوون و هاتن و رۆشتنم چییە؟) لەم بابەتدا هەوڵدەدەم بە هیچ شێوەیەک بەلای ئاییندا نەڕۆم، چونکە ئایین لە رێگەی کتێبە ئاسمانییەکانەوە وەڵامی موتڵەقی خۆی داوەتەوە، بەوەی کە مرۆڤ چییە و چۆن دروستکرا و بۆ دروستکرا و کار و ئەرکی چییە و بۆ کوێش دەگەڕێتەوە. مرۆڤ چییە؟ مرۆڤ (Homo sapiens) زیندەوەرێکە لەسەر دوو قاچ دەڕوات و یەکێکە لە شیردەرە (مەمکدار)ە سەرەکییەکان. مرۆڤ تاکە زیندەوەری خاوەن ئاوەزە و بەوە لە زیندەوەرانی تر جیادەکرێتەوە کە دەماخێکی یەکجار پێشکەوتووی هەیە، ئەم دەماخە توانای بیرکردنەوە و قسەکردن و بیرکردنەوەی خۆیی و ناوەوەیی (التفکیر الذاتی و الداخلی) پێبەخشیوە و لە رێگەیەوە چارەسەری کێشەکانی پێدەکات. بەسەر ئەوەشەوە مرۆڤ خاوەنی لەشێکی رێکە و چوار پەلی دابڕاوی لە یەکتر هەیە، کە جوڵاندن و بەکارهێنانیان ئاسانە و بە هەمەئاهەنگی لەگەڵ دەماخدا کاردەکەن. ئەم جیاکەرەوەیە وای لە مرۆڤ کردووە ببێتە تاکە زیندەوەر کە بتوانێت توانا عەقڵیی و جەستەییەکانی بەکاربهێنێ بۆ دروستکردنی کەلوپەلی یەکجار ورد کە پێویستی پێیەتی، ئەمە جگە لە توانای ئەفراندنی هونەر و ئەدەب بە گشتی. گەشەکردنی جینی (تطور الجینات) (The evolution of genes) ئەگەر بمانەوێت قسەیەکی زانستی لە بارەی رەچەڵەکی مرۆڤەوە بکەین، ئەوا دەبێت لە گەشەکردنی جینییەوە دەستپێبکەین، جارێ بابزانین گەشەکردنی جینی چییە؟ گەشەکردن: گۆڕان یان گەشەکردنێکی بایۆلۆجییە، بەهۆیەوە وەچەیەکی نوێ (نەوەیەکی نوێ) پەیدا دەبێت کە گۆڕانکاری پێوەدیارە و "جیاوازە لە ئەسڵەکەی." گەشەکردن تەنها بە واتای گۆڕینی شتەکان نییە بەپێی کات، بێگومان زۆر شت هەیە بەپێی کات گۆڕانی تێیدا روودەدات، بۆ نموونە: مۆدێلی ئۆتۆمبێلەکان دەگۆڕێن، بەشێک لە دارەکان بە هاتنی پاییز گەڵایان دەوەرێت، شاخە بەرزەکان بەهۆی هۆکارەکانی کەشکارییەوە نزمدەبنەوە، بەڵام ئەمانە بە گەشە ئەژمار ناکرێن، چونکە هیچ پەیوەندییەکی ئەندامییان بەو گۆڕانکارییەوە نییە، بەڵکو گۆڕانکاری ئەوەیە کە (بنەچەیەکی هاوبەش) (اصل المشترک) بدات بە جۆرەکانی بوون لەسەر زەوی. گەشەکردنی جینی، واتە کۆی زیندەوەرەکانی سەرزەوی هەموویان لە بنەچەیەکەوە هاتوون، و دەکرێت هەموو ئامۆزای یەک بن، بە واتایەکی تر دار هەنجیر کچی مامی مرۆڤە و نەهەنگ کوڕی مامی باڵندەیەکی وەک هەڵۆیە. رێکەوتێکی سەیر: جاکۆلین یۆهانسن (Jacqueline Johanson) کە هاووڵاتییەکی ئەمریکییە، تەنها بۆ زانینی هەندێک زانیاری لەسەر بنەماڵەکەی پشکنینی جیناتی خۆی کرد، تا بزانێت رەگوڕیشەی خێزانەکەی چییە و دەگەڕێنەوە بۆ کام ناوچەی جیهان، بەڵام کارەکە زۆر لەوە گەورەتر بوو، دەرکەوت بنەماڵەی جاکۆلین لە کۆیلەیەکی ئەفریقییەوە سەرچاوەیان گرتووە کە لە سەدەی هەژدە هێنرابووە ئەمریکا، لەوە گرنگتر پشکنینەکە دەریخست کە جاکۆلین هەڵگری جۆرێک (جینی نێرانەیە) کە دەگەڕێتەوە بۆ رابردووەیەکی زۆر دوور! کە نزیکەی دووسەد هەزار ساڵە!؟ زانای بایۆلۆجی میشێل هامەر (Michael F. Hammer) کە هەستا بە شیکردنەوەی جیناتی بنەماڵەی یۆهانسۆن دەڵێت: دۆزینەوەی ئەم جینە بەڵگەمان دەداتێ کە باوانی ئێمە پەیوەندی سێکسییان لەگەڵ جۆرێکی تری مرۆڤ هەبووە، کە لە مرۆڤی ئێستا کۆنترن. بە واتایەکی تر، نەنکی هەرە کۆنی مرۆڤی ئێستا لەگەڵ پیاوێک لە جۆرێکی تری مرۆڤ سێکسی کردووە، کە ئەگەر زۆرە یەکێک لەم دوو جۆرەی مرۆڤ بووبێت (Homo Heidelbergensis) مرۆڤی هایدلبێرگ یان (Homo Erectus) مرۆڤی ئێرکتۆس. با بگەرێنەوە بۆ سەرەتا: ئێمە کێین؟ رەچەڵەکمان چییە؟ بەپێی زانستی بایۆلۆجی و وردتر بەپێی زانستی جینەکان مرۆڤی ئێستا لە جۆرێکی یەکجار کۆنی هاوشێوەی مرۆڤەوە سەرچاوەی گرتووە. مێژووی گەشـەسەندن و پەرەسەندنی مرۆڤ لەنێو (ترشی ناو‌کی) (الحمض النووی) (DNA) ناو خانەکانی لەشی مرۆڤدا نووسراوە، کاتێک مناڵمان دەبێت بێگومان ئەو ترشە ناوەکییەیان بۆ دەگوێزرێتەوە، کە نیوەی لە باوک و نیوەکەی تری لە دایکییەوە وەردەگرێت و ژمارەی کرۆمۆسۆمەکانی (23) جووتە. کاتێک مناڵەکانیشمان وەچەدەخەوە ترشە ناوەکییەکان سەرلەنوێ تێکەڵ دەبێتەوە. لێرەوە ترشە ناوەکییەکان پێکدێن لە ترشی ناوەکی باوانیان بە درێژایی نەوەکان، بەڵام یەک کرۆمۆسۆم هەیە بە هیچ شێوەیەک تێکەڵ نابێت، ئەویش (کرۆمۆسۆمی نێرینەییە)، چونکە بەرانبەری ئەو کرۆمۆسۆمە لە مێینەدا نییە. ئەم کرۆمۆسۆمە دەکەوێتەڕێ لەسەر هێڵی باوکان بەبێ هیچ گۆڕانێک، هەر ئەمەشە وایکردووە کە بتوانین بگەڕێنەوە بۆ سەرچاوەکەی! بێگومان لە مەیاندا گۆڕان ئەستەم نییە. توێژەران دەڵێن: هەموو مرۆڤەکانی ئێستا دەگەڕێنەوە بۆ سەر یەک کرۆمۆسۆمی نێری، کە ناویانناوە (ئادەمی جینی) (Y-chromosomal Adam)، بێگومان ئەم ئادەمە جینییە ئەوە نییە کە لە تەوراتدا ناوی هاتووە. ئادەمی کرۆمۆسۆمی بە تەنها نەژیاوە، بەڵکو مانای ئەوەیە کە لە چرکەیەکی مێژوویی‌دا هێڵەکانی تری کرۆمۆسۆم وەچەیان وەستاوە! کە لەوانەیە هۆکارەکەی دەستنەکەوتنی هاوسەر یان نەزۆکی بووبێت. بەپێی ئەم بۆچوونە ئادەمی جینی نزیکەی (100 بۆ 120) هەزار ساڵ پێش ئێستا لە ئەفەریقیا ژیاوە. خاڵێکی گرنگ: سەرەڕای ئەوەی کە کۆپیبوونەوەی زنجیرەی ترشی ناو‌کی، بەشێوەیەکی یەکجار ورد روودەدات، بەڵام هەندێکجار دزەکردن یان بازدانێک (تسلل ، گفرە) روودەدات. وەک بنەمایەک ئەم دزەکردن و بازدانە هیچ گرنگییەکی بایۆلۆجی نییە، بەڵام لە لای زانایانی بۆماوە ئەم بازدانە گرنگییەکی زۆری هەیە، چونکە دڵنییان وەچەی دواتر هەڵگری ئەو بازدانە دەبێت. روونتر، ئەو بازدانە دەبێتە خاڵی وەرچەرخانی مێژوویی و دەستنیشانی کاتی روودانی گۆڕانکاری و پەیوەندی نزیکایەتی دەکات! کە ئەمەش یارمەتیدەرە بۆ کێشانی داری بۆماوەیی خێزان، چونکە تا جیاوازی نێوان دوو کرۆمۆسۆمی نێری زۆر بێت لە یەک نیشاندەرەوە (مٶشر)، بەڵگەی ئەوەیە کە باپیرە گەورەیان لە سەردەمێکی کۆنتردا ژیاوە. لە رێگەی بەراوردکردنی نیشاندەرەکان (مٶشرات) لە نێوان گەلەکانی جیهاندا، توێژەران دەتوانن لێکۆڵینەوە لە مێژوو و نزیکایەتی نێوان مرۆڤەکان بکەن، بۆ نموونە: لە ئێستادا دەزانین کە کۆی مرۆڤەکانی دەرەوەی ئەفەریقیا، بۆ کۆمەڵێک مرۆڤ دەگەڕێنەوە کە (60 تا 80) هەزار ساڵ پێش ئێستا، ئەفەریقایان جێهێشتووە. تا ئێرە بەشێکی کەم لە پرسیارەکە وەڵامدرایەوە کە کۆی مرۆڤەکانی دەرەوەی کیشوەری ئەفەریقیا وەچەی کۆمەڵێک مرۆڤن کە (شەست بۆ هەشتا) هەزار ساڵ پێش ئێستا لە ئەفەریقیاوە کۆچیانکردووە بۆ دەرەوە. دیسان دەچینەوە لای (جاکلین یۆهانسن) و دەپرسین: کەی و لە کوێ، ئەو کرۆمۆسۆمە نێرییە گوازرایەوە؟ میشێل هامەر بڕوایوایە، کە ئەو یەکتربینینە (مەبەست پێی سێکسکردنی نەنکی مرۆڤی ئێستایە لەگەڵ جۆرێکی تر لە مرۆڤ) لە رۆژئاوای کامیرۆن روویداوە، چونکە هامەر کرۆمۆسۆمێکی هاوشێوەی ئەوەی (یۆهانسن)ی لە نێو کۆمەڵێکی ئەتنی بچووک دۆزییەوە کە پێیاندەڵێن: (گەلی مبو) و لە رۆژئاوای کامیرۆن و گۆنگۆ دەژین. زانایانی جینات دەڵێن گەلی مبو، لە شوێنێک دەژین، کە تەنها (800 کم) دوورە لە ناوچەیەک بەناوی (لو ئێلێرۆ) (Iwo Eleru)، کە زانای ئەنترۆبایۆلۆجی (کریـــــس سترینگەر) (Chris Stringer) پاشماوەی مرۆڤی لێ دۆزییەوە کە دەگەڕێنەوە بۆ (13) هەزار ساڵ پێش ئێستا، و شێوەی دەموچاویان دەگەڕێنەوە بۆ (جۆرێکی کۆن و نەزانراو) لە (مرۆڤ). سترینگەر دەڵێت: کەللەسەری پان و درێژ، هاوشێوەن لەگەڵ ئەو کەللەسەرانەی دەگەڕێنەوە بۆ (100) هەزار ساڵ پێش ئێستا، کە ئەمەش دیسان بەڵگەیە لەسەر تێکەڵاوبوونی جۆرە کۆنەکان و جۆرە نوێکانی مرۆڤ، کە لە ئەنجامی هاوسەرگیرییانەوە (وەچەیەکی جیاوازیان) خستۆتەوە. هامەر لە ساڵی 2011 دا، جینێکی لەنێو سێ کۆمەڵی ئەفەریقیدا دۆزییەوە کە لە (جۆرێکی کۆن و نەزانراوەوە) سەرچاوەیان گرتبوو، دیسان لە ساڵی 2013 تیمێکی ئەڵمانی ســــــەلماندیان (مرۆڤی دینیسوفای ئــــاسیایی) (denisova) کە هاوسەردەمی نیاندەرتاڵ و هۆمۆیە، لەگەڵ جۆرێکی کۆن و نەزانراوی مرۆڤ تێکەڵ بووە و وەچەیان خستۆتەوە. لە هەر سێ حاڵەتەکەدا گومان هەیە کە ئەوجۆرە مرۆڤە کۆنە نەزانراوە باوکی رەسەنی مرۆڤی هایدلبێرگ (heidebergensis) بێت. پرسیارێکی گرنگ: ئەگەر رەچەڵەکی مرۆڤ لە مەیموونەوەیە، بۆچی هێشتا مەیموونەکان هەن؟ بۆ ناگۆڕێن بە مرۆڤ !؟ زۆرجار ئەم پرسیارە لە لایەن ئەو کەسانەوە دەکرێت کە بڕوایان بە دروستکردنی ئەو ئادەمە هەیە کە لە تەوارتدا هاتووە و پرسیارێکی یەکجار مەنتیقییە. وەڵامی زانستییانەی ئەم پرسیارە ئەوەیە: مرۆڤی ئێستا (HOMO SAPIES) هاوسەرچاوەیە لەگەڵ (شامپانزی) لە رەچەڵەکێکدا کە پێش (شەش ملیۆن ساڵ) لە ئەفەریقیا ژیاوە. ئەم راستییە لە لایەن زانستی جینەکانەوە پشتڕاستکراوەتەوە. کاتێک بەراوردی نێوان ترشی ناو‌کی مرۆڤ و شامپانزی کرا، دەرکەوت (98.8 %) لە یەکدەچن!؟ بەسەرئەوەشەوە زانایان تەنها پشت بە هاوشێوەییی جینەکان نابەستن، بەڵکو پشت بە بەڵگەی جینی ناو ترشی ناو‌کی دەبەستن لە هەردوو جۆرەکەدا. باشترین بەڵگەش بۆ هــــاوڕەچەڵەکی مرۆڤ و شــــامپانزی و بونوبو: ریتوڤایرۆسە، (ERV)، کە دەکاتە (پاشماوەی تووشبوون بە درمە ڤایرۆسییەکان)، و نیشتنیان لە چەند شوێنێکی دیاریکراوی ناو ترشی ناو‌کی. زانایان بە روونی بۆیان دەرکەوت کە هەمان ئەو تووشبوونە ڤایرۆسییانە لەناو ترشی ناو‌کی (شامپانزی و بونوبو)دا هەیە. ئەوەی جێگەی سەرسوڕمان بوو، بیستوچوار لەو تووشبوونانەیان لە هەمان شوێنی ناو ترشی ناو‌کی لە لای شامپانزی دۆزییەوە، کە بە رێژەی ( 100 %) لە یەکدەچن! جگە لەوە، پێکەوەنووسانی کرۆمۆسۆمی لە نێوان (جووتی دووەم) لەناو کرۆمۆسۆماتی مرۆڤ، (بێگومان مرۆڤ (23) جووت کرۆمۆسۆمی هەیە کە دەکاتە (46)، تەنها "مەنگۆلی نەبێت کە 47 کرۆمۆسۆمی هەیە")، بەڵام شامپانزی (24) جووت کرۆمۆسۆمی هەیە، ئەوەی جێگەی تێڕامانە (جووتی دووەم) لای شامپانزی رێک هاوشێوەی ئەوەی مرۆڤە، بەڵام پێکەوەنووساو نین، وەک ئەوەی مرۆڤ!؟ بەسەرئەوانەشەوە، کۆمەڵێک جیناتی لەکـــارکەوتوو لە مرۆڤدا هەن، کـــە پێیاندەووتـرێت (JUNK DNA) و هیچ جۆرە کردارێک جێبەجێ ناکەن، ئەم لەکارکەوتنانە لە ئەنجامی بازدانی نیکلیۆتدی (گفرات نیکلیوتیدیە) دروست بوون و لەکاریخستوون. ئەوەی جێگەی تێڕامانە مرۆڤ و جۆرە نزیکەکانی وەک (شامپانزی و بونوبو و گۆرێلا) هەمان ئەو جینە لە کارکەوتووانەیان هەیە، لەوەش گرنگتر بە هەمان بازدان لەکارکەوتوون!؟ ئەمەش بەڵگەیە لەسەر ئەوەی کە ئەو بازدانانە لە (یەک رەچەڵەکی هاوبەش)دا روویانداوە و گواستراونەتەوە بۆ هەموو ئەو جۆرانەی لەو رەچەڵەکە هاوبەشەوە هاتوون. ••• *) خوێندکاری بەشی زانستە کۆمەڵایەتییەکان - ئێواران، زانکۆی سلێمانی. سەرچاوەکان: 1) WWW.ALETEJAHTV.ORG (الاتجاه) 2) WWW.ASLELENSAN.BLOGSPOT.COM اصل الانسان، منظور علمي .. د. حامد علوان 3) WWW.ONLYSCIENCE.ORG (العلم فقط) 4) WWW.LYRIENTUBE.BLOGSPOT.COM (اسرار لسیت للجمیع) اصل الانسان الجینی، هل هو ا‌دم ؟
<urn:uuid:1843e1b8-adc4-461e-ace7-9ae6db0e3655>
CC-MAIN-2017-13
http://bedu.univsul.edu.iq/sm1-twana/kwrtykdrbaryrchkymrv
2017-03-29T22:50:41Z
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2017-13/segments/1490218191405.12/warc/CC-MAIN-20170322212951-00633-ip-10-233-31-227.ec2.internal.warc.gz
ckb
0.918415
Arab
19
{"ckb_Arab_score": 0.9184150695800781, "sdh_Arab_score": 0.05967207998037338, "hac_Arab_score": 0.02190062776207924}
وەزارەتی دەرەوە – ویلایەتە یەکگرتووەکان بە چوونە سەری گوشار بۆ سەر میدیا لە لایەن تورکیاوە "بە قووڵی نێگەرانە" دوای ئەوەی دووشەمە کارمەندانی باڵای رۆژنامەی جمهووریەت،"وەک یەکێک لە هەرە ڕۆژنامەناسراوەکانی ئەو وڵاتە" دەست بە سەر کران. گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوە جان کربی لە ماوەی کۆنفڕانسێکی ڕۆژنامەوانی دا گوتی "ئێمە بە کارێکی باش بۆ تورکیا دەزانین مسۆگەری بکات سەروەری یاسا و ئازادییەکانی بنچینەیی پاریزراوبن. دێمۆکراسی لە ڕیگای دەرفەت ڕەخساندن بۆ دەربڕینی دید و بۆچوونەکانی جۆربەجۆر، بە تایبەتی لە کاتە سەختەکاندا، بەهیزتر دەبێت." وەزارەتی دەرەوە گوتی، لە دەمێکدا واشنگتن پشتیوانی لە هەوڵەکانی ئانکارا بۆ ناسینی ئەو کەسانە کرد کە بەرپرسیاری هەوڵی کودتای سەرنەکەوتوو لە ١٥ی جولای دا بوون، بەلام داخستنی ناوەندەکانی هەواڵ و گرتنی زیاتری رۆژنامەنووسان لە ماوەی کۆتایی حەوتوودا جێگای نیگەرانیە. داخستنی ڕاگەیەنەرە گشتییەکان گرتنی سەرنووسەری رۆژنامەی 'جمهوریەت' موراد سابانجوو و کارمەندانی بالای تر بە دوای لابردنی زیاتر لە ١٠،٠٠٠ خزمەتگوزاری مەدەنی، ئاکادێمیکەکان، ماموستایان و کارمەندانی تەندروستی لە ڕۆژی شەمەدا هات. زیاتر لە ١٠ ڕاگەیەنەری گشتیش لە ماوەی کۆتایی حەوتوودا داخران. دووشەمە کاربەدەستێکی باڵای ئەمەریکا بە گرووپێکی بچووک لە بەشی میدیای گوت کە لە درێژخایەن دا، ئەو ڕووداوەی کۆتایی حەوتوو "زیاتر جێگای نیگەرانیە" چونکە "سەرۆک لە پرۆسەی هەڵبژاردنی هەموو سەرۆکەکانی زانکۆکان لە تورکیادا باڵا دەست دەبێت." بەراوردکراو لە گەڵ هێرشەکانی ١١ی سێپتا‌مبر ئەو کاربەدەستە باڵایە، کە نەیەویست ناوبهێنرێت، گوتی کودتاکە بۆ گەلێک لە خەڵکی تورکیا وەک هێرشەکانی ١١ی سێپتامبربۆ سەر ئەمەریکا بوو. ئەو گوتی حکومەتی ئەردۆغان لە بەراورد لە گەڵ جارانی تر "کەمتر وەڵامدەری" نیگەرانیەکانی واشنگتن بووە و هەروەها بەرامبەر ئەو داوایانە کە سەبارەت بۆ ئازادی ڕۆژنامەوانی و مافەکانی بنچینەیی کراون. سەرکوت لە لایەن تورکیا بۆ سەر کارمەندانی مەدەنی و ڕاگەیەنەرەکانی گشتی دوای کودتاکە هوشداری بە لایەنەکانی رۆژئاوا و گرووپەکانی مافەکانی مرۆڤ داوە کە دەترسن ئێردۆغان ئەمە بۆ سەرکوتی جودابیران بە کاردێنێت. بە گوێرەی گرووپەکانی مافەکانی مرۆڤ، لە وەتا کودتای سەرنەکەوتووی مانگی جۆلای و سەرەتایەک بۆ بڕیاری تەنگەتاوی، زیاتر لە ١٠٠ ڕۆژنامەنوس لە تورکیا دا خراونە بەندیخانە. ئەم ڕاپۆرتە لە لایەن Nike Ching لە دەنگی ئەمەریکا ئامادەکراوە.
<urn:uuid:bb549666-5814-4583-958c-5498bb4364c2>
CC-MAIN-2017-13
http://www.dengiamerika.com/a/turkey-press-freedom/3574150.html
2017-03-25T17:45:37Z
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2017-13/segments/1490218189031.88/warc/CC-MAIN-20170322212949-00213-ip-10-233-31-227.ec2.internal.warc.gz
ckb
0.957617
Arab
12
{"ckb_Arab_score": 0.9576168656349182, "sdh_Arab_score": 0.03324092924594879}
ڕۆژی کورد: جێگری فەرماندەی سپای تیرۆریستیی پاسدارانی ڕژیم وێڕای ڕاگەیاندنی ئەوەی کە ئێران پێویستییەکی بە سامانی ئێس 300ـی ڕووسی نەبوو و تەنیا بە هۆی ئەوەی کە گرێبەستی نووسیبوو کڕیونی گوتی: "ڕەوەیەک مووشەک لە ناو تونێلەکان و سیلۆکان و شوێنگەلی تایبەتدا ئامادەی هاویشتنن". بەپێی هەواڵی هەواڵدەریی سەر بە سپای پاسداران، پاسدار سەلامی لە بەرنامەیەکی تایبەتی هەواڵی کاناڵی 2ی ئێران گوتوویەتی: "ئێمە دەتوانین بە کەڵک وەرگرتن لە مووشەکگەلێک خاڵپێک وەک فاتح، زولفەقار، قەدر، سجیل، خەلیجی فارس و هورموز، ئامانجەکانی دوژمن بپێکین". سەلامی لە بەشێکی تری ئەو دیمانەیەدا باسی لە ڕێککەوتنی FATF کردووە و گوتوویەتی: "دەوڵەتی ڕوحانی دەڵێ بۆ پێش‌گرتن لە دراوشۆری ئەو ڕێککەوتننامەیەی واژۆ کردووە بەڵآم ڕەخنەگرانی دەوڵەت دەڵێن بە واژۆ کردنی ئەو ڕێککەوتننامەیە، دەوڵەتی قەبووڵی کردووە تا بەشێک لە گرووپەکانی ناوچە وەک حیزبووڵای لوبنان کە لەلایەن ئێرانەوە پشتیوانی‌یان لێدەکرێ، تیرۆریستن و بنکەگەلێکی وەک سپا لە بازنەی هاوکێشە ماڵییەکان دەچنە دەر". پاسدار سەلامی هەروەها گوتیشی:"ئەو بابەتە هیچ کاریگەرییەکی لەسەر جووڵەی سپا نابێت، چونکە سپا بنکەیەکی یاسایی و بەهێزە و هەلومەرجی بۆ بەربەرەکانی لە هەمبەر زلهێزەکان هەیە". سەلامی هەروەها باسی لە ترسی ئەمریکاییەکان بۆ هێرش بۆ سەر ئێران کر و گوتی: "ئەوان بە قسە هەمیشە باسی دەکەن بەڵام بە کردەوە قەت نا‌وێرن، ئەوەش بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە کە لە هەمبەر ئێمە خۆ بە هند وەرناگرن بۆیەش هەمیشە بە ترس و ڕێزەوە دێنە پێش چونکە باش دەزانن لە ئەگەری هێرش کردنە سەر ئێران چی‌یان بەسەر دێت". پاسدار سەلامی هەروەها لە قسەکانیدا دژبەریی خۆی لەگەڵ پەیوەندیگرتن لەگەڵ ئەمریکا ڕاگەیاند و گوتی: "پەیوەندی و دانوستانی ئێمە لەگەڵ ئەمریکاییەکان بە کەڵکی هیچ نایە و باشتر وایە کاتی خۆمان بە فیڕۆ نەدەین، ئەوپەڕی خۆش باوەڕییە کە لامان وابێ ئامریکاییەکان لە بەڵێنییەکانی خۆیاندا دادوەر و بە ئینساف و پیاوانە بجووڵێنەوە".
<urn:uuid:7a9383e7-cc07-41ed-8d6e-427f41f7eb3e>
CC-MAIN-2017-13
http://www.rojikurd.net/hereshekani-pasdar-selami-spa/
2017-03-25T17:21:40Z
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2017-13/segments/1490218189031.88/warc/CC-MAIN-20170322212949-00213-ip-10-233-31-227.ec2.internal.warc.gz
ckb
0.929413
Arab
16
{"ckb_Arab_score": 0.9294130802154541, "hac_Arab_score": 0.04058657959103584, "sdh_Arab_score": 0.02999487705528736}
كاربه‌ده‌ستانی عیراقی ده‌ڵێن له ئه‌نجامی ته‌قینه‌وه‌ی ئۆتۆمبیڵێك له نزیك وه‌زاره‌تی نه‌وتی عیراقی ئه‌مرۆ یه‌كشه‌ممه به‌لایه‌نی كه‌مه‌وه حه‌ڤده كه‌س كوژران. هه‌ر له پایته‌خت هێرشبه‌رێكی خۆكوژی ئۆتۆمبیله‌كه‌ی له نزیك وه‌زاره‌تی كه‌لتووری عیراق ته‌قانده‌وه. برینداربوون وه یان كوژرانی هێچ كه‌سێك له‌م هێرشه دا رانه‌گه‌یه‌ندراوه. دووه‌م هێڕشی خۆكوژی له نزیك ئه‌كادیمیای پۆلیس له رۆژهه‌لاتی به‌غدا روویدا، به‌لام هه‌تا ئێستا ژماره‌ی قوربانیان رانه‌گه‌یاندراوه.
<urn:uuid:f968f265-0c7b-4c31-8bad-a87ffc4002e2>
CC-MAIN-2017-13
http://www.dengiamerika.com/a/a-58-a-2004-10-10-1-1-89161312/942453.html
2017-03-27T16:37:33Z
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2017-13/segments/1490218189490.1/warc/CC-MAIN-20170322212949-00253-ip-10-233-31-227.ec2.internal.warc.gz
ckb
0.90812
Arab
9
{"ckb_Arab_score": 0.9081199169158936, "sdh_Arab_score": 0.08857174962759018}
ڕێبەرانی جیهان و ڕێکخراوە نێونەتەوەییەکان هێرشەکەی شاری ئۆرلاندۆی فلۆریدا شەرمەزار دەکەن کە لە یانەیەکی شەوانەی هاوڕەگەزبازەکاندا 50 کەس کوژران و 53 کەسی تریش بریندار بوون. سەرۆکی ئەفغانستان محەمەد ئەشرەف غەنی ڕایگەیاند کردنی کەسانی سیڤیل بە ئامانج لە هیچ بارێکداو لە هیچ شوێنێک ڕەوایی پێ‌نادرێت. سەرۆک غەنی هاوخەمی خۆی بۆ سەرۆک ئۆباما، گەلی ئەمەریکا و کەسوکاری قوربانیان دەربڕی. سەرۆکی فەڕەنسا فرانسوا ئۆلاند هێرشەکەی مەحکوم کرد‌و پشتویانی تەواوی فەڕەنسا و گەلی فەڕەنسای بۆ حکومەتی ئەمەریکا و هاووڵاتیانی ئەمەریکا لەم کاتە سەختەدا دەربڕی. هاوکات وەزیری دەرەوەی فەڕەنسا ژێن مارک ئایرۆت ڕایگەیاندووە " قوربانییەکان لە یادمدان و هاوبەشی خەمی بریندارەکانم و هیوای زوو چاکبوونەوەیان بۆ دەخوازم، و هاوخەمم لەگەڵ گەلی ئەمەریکا و حکومەتەکەیاندا". سەرۆک وەزیری ئیتالیا لەسەر تۆڕی کۆمەڵاتی تویتەری نویسیویەتی " دڵمان لەگەڵ براکانماندایە". گوتەبێژی نێوەندی هاوڕەگەزبازانی ڕۆم ڕایگەیاندووە " ئێمە ڕووداوێکمان بینی کە لە مێژووی کۆمەڵگای هاوڕەگەزبازەکاندا بوونی نەبووە".
<urn:uuid:3abd3572-4424-4300-97d8-9f429371b470>
CC-MAIN-2017-13
http://www.dengiamerika.com/a/3372862.html
2017-03-28T15:57:52Z
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2017-13/segments/1490218189802.18/warc/CC-MAIN-20170322212949-00273-ip-10-233-31-227.ec2.internal.warc.gz
ckb
0.809322
Arab
11
{"ckb_Arab_score": 0.8093224167823792, "hac_Arab_score": 0.12746483087539673, "sdh_Arab_score": 0.06316094100475311}
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا که جه‌نگاوه‌رانی پارتی کرێکارانی کوردستان ده‌ستیان کردووه به کشانه‌وه له‌ناو خاکی تورکیاوه بۆ هه‌رێمی کوردستانی عێراق به‌پێی ڕێکه‌وتنی ئیمرالی –ئانکه‌ره- قه‌ندیل به‌ڵام هه‌ندێک سه‌رچاوه‌ی هه‌واڵ ئاماژه به بۆردومانکردنی هه‌ندێک له بنکه‌کانی په‌که‌که ده‌که‌ن و هه‌روه‌ها هێرشکردنیش بۆ سه‌ر گه‌ریلاکان. هه‌رچه‌نده ئه‌م ڕووداوانه به فه‌رمی پشتڕاست نه‌کراونه‌ته‌وه به‌ڵام بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌م هه‌واڵانه نیگه‌رانی دروستکردووه له‌سه‌ر ئه‌و پرۆسه‌یه‌ی به ناوی ئاشتیه‌وه هه‌یه له تورکیادا. مامه‌ند ڕۆژه مامه‌ند ڕۆژه، پسپۆڕی کاروباری تورکیا له نێوه‌ندی کوردستان بۆ توێژینه‌وه‌ی ستراتیژی ده‌ڵێت به‌ڵێ ئه‌و هێرشانه ڕوویانداوه له ناوچه‌کانی هه‌کاری و بۆتان که هه‌ندێک هێرشی ئاسمانی کراون و هه‌روه‌ها تۆپبارانیش کراوه له ناوچه‌کانی خواکورک و ئاواشین تا ده‌گاته زێ، وه ده‌شڵێت هێزه‌کانی هه‌په‌گه له هه‌ندێک ناوچه‌دا وه‌ڵامیان داونه‌ته‌وه. له میانه‌ی وتووێژه‌که‌یدا له‌گه‌ڵ به‌ڵێن ساڵح، به‌ڕێز ڕۆژه ئاماژه‌ش به‌وه ده‌کات بڕیاری کشانه‌وه‌ی هێزه‌کانی په‌که‌که له‌ناو تورکیادا ته‌نها په‌یوه‌سته به وتووێژه‌کانی ئیمرالیه‌وه که له نێوان عه‌بدوڵا ئۆجه‌لان و میتی تورکیادابهڕێوهچون. له وه‌ڵامی پرسیارێکدا سه‌باره‌ت به‌وه‌ی ئایا ئه‌م ڕێکه‌وتنه‌ی نێوان کورد و تورکیا هاوشێوه‌یه له‌گه‌ڵ ڕێکه‌وتنه‌که‌ی یازده‌ی ئازاری ساڵی 1970ی کورده‌کان له‌گه‌ڵ حکومه‌تی نێوه‌ندی ئه‌وکاته‌ی عێراق وه‌ک چاو‌دێر ئاماژه‌ی پێده‌که‌ن، مامه‌ند ڕۆژه ده‌ڵێت ناتوانرێت بگوترێت ئه‌و دوو ڕێکه‌وتنه هاوشێوه‌ن، به‌ڵام ده‌شڵێت ئه‌گه‌ری سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ی شه‌ڕ هه‌میشه هه‌یه. زانیاری زیاتر له ده‌قی وتووێژه‌که‌دایه:
<urn:uuid:5a81c652-1fd8-48c0-8b2f-9d7d0df107e1>
CC-MAIN-2017-13
http://www.dengiamerika.com/a/1667189.html
2017-03-25T06:09:12Z
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2017-13/segments/1490218188824.36/warc/CC-MAIN-20170322212948-00158-ip-10-233-31-227.ec2.internal.warc.gz
ckb
0.99908
Arab
12
{"ckb_Arab_score": 0.9990803599357605}
هه‌واڵێـکی ته‌ندروسـتی ده‌ڵێت له‌مه‌و دوا ئه‌مه‌ریکا به وێنه ئاگاداری له دژی جگه‌ره‌کێشـان له‌سه‌ر پاکه‌تی جگه‌ره بڵاوده‌کاته‌وه. کاربه‌ده‌سـتانی بواری ته‌ندروسـتی ئه‌مه‌ریکایی کۆمه‌ڵێـک هۆشـداری نوێـیان له دژی جگه‌ره‌کێشـان پـێشـنیازکردووه که تیایدا به دیمه‌ن و وێنه زیانه‌کانی جگه‌ره له‌سه‌ر ته‌ندروسـتی مرۆڤ ده‌رده‌خه‌ن وه‌ک نیشـاندانی ته‌رمی ئه‌وانه‌ی به‌هۆی جگه‌ره‌کێشـانه‌وه گیانیان له‌ده‌سـتداوه و وێنه‌ی سی په‌کـکه‌وتووی مرۆڤ و هه‌روه‌ها وێنه‌ی که‌سـانی سه‌ر ئۆکسجین. بڕیاره به‌رنووسی قانونی ئه‌م پـێشـنیازانه له مانگی یازده‌ی ئاینده‌دا بخرێنه ڕوو، به‌م جۆره بڕیاره کۆمپانیاکانی پـیشه‌سـازی توتن که سه‌رمایه‌یان بریتیـیه له چه‌نده‌ها ملیار دۆلار بچنه ژێر کۆنتڕۆڵی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ده‌رمان و خۆراکی ئه‌مه‌ریکاوه. به‌رنووسی قانونه‌که داوا ده‌کات ئه‌و وێنانه له‌سه‌ر پاکه‌تی جگهرکان نیشـان بدرێن و ئه‌مه‌ش بریتیـیه له یه‌که‌م گۆڕانکاری سه‌باره‌ت به هۆشـداری له دژی جگه‌ره‌کێشـان به درێژایی 25 سـاڵی ڕابردوو. بڕیاره وه‌زیری ته‌ندروسـتی ئه‌مه‌ریکایی کاثرین سێڤلس و کۆمسیۆنکاری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ده‌رمان و خۆراکی ئه‌مه‌ریکایی له کۆشـکی سـپی ئه‌م گۆڕانکاریـیانه ڕابگه‌یه‌نن. له‌گه‌ڵ ئاگادارکردنه‌وه‌ی ئه‌وانه‌ی جگه‌ره ده‌کێشن هۆشـداریـیهکان ئاماژه به زیانی دوکه‌ڵی جگه‌ره بۆ که‌سـانی ده‌وروبه‌ری جگه‌ره‌کێش ده‌ده‌ن. شایانی باسه به گوێره‌ی دامه‌زراوی نه‌خۆشی شێرپه‌نجه‌ی ئه‌مه‌ریکایی له سـاڵی 2011 دا پـتر له 221 هه‌زار هاوڵاتی ئه‌مه‌ریکایی دووچاری شێرپه‌نجه‌ی سی بوونه‌ته‌وه که ڕاده‌ی 14% ی گشت جۆره‌کانی شێرپه‌نجه پـێـکده‌هێنێت. پـێشـبینی ده‌کرێت ئه‌مسـاڵ پـتر له 157 هه‌زار که‌س له ئه‌مه‌ریکادا به‌هۆی شێرپه‌نجه‌ی سیـیهوه گیان له‌ده‌سـتبده‌ن. له سـاڵی 1964 دا بۆ یه‌که‌م جار به‌هۆی ڕاپـۆرته تهندروسـتیـیهکانهوه هۆشـداری له دژی جگهرهکێشتان خرانه سه‌ر پاکه‌تی جگه‌ره.
<urn:uuid:f30f7e33-8d05-4854-bcbf-a1aaaeeafc3d>
CC-MAIN-2017-13
http://www.dengiamerika.com/a/health-22jun11-124366979/970975.html
2017-03-30T02:50:44Z
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2017-13/segments/1490218191984.96/warc/CC-MAIN-20170322212951-00258-ip-10-233-31-227.ec2.internal.warc.gz
ckb
0.999096
Arab
8
{"ckb_Arab_score": 0.9990956783294678}
ئه و چیرۆکه ى چاوه كانتان ئه گريێنێت : کاتێک چاوم بە دنیاهەڵ هێنا تەنها دایکم ئەبینی ئەویش قەدەری خوای گەورە دایكم ته‌نها خاوه‌نی چا...وێك بوو... ڕقم لێی بوو ...چونكه ده‌بووه مایه‌ی تهریقبونهوهم . دایکم بۆ بژێوی ژیانمان له‌و قوتابخانه‌یه‌ی كه‌منی لێبووم وه‌ك چێشت لێنه‌ر كاری ده‌كرد بۆ ئه‌وه‌ی بژێوی ژیانمان دابین بكات و جێگای باوكم بۆ پڕبكاته‌وه ،دایکم منی زۆر ژیاندابینینی من بوو. ڕۆژێ له ڕۆژان ...كه ئه‌و كات له قۆناغی سه‌ره‌تایی ده‌مخوێند ، هات بۆ پۆله‌كه‌م بۆ ئه‌وه‌ی به‌بینینی جگه‌ر گۆشه‌كه‌ی كه‌مێك له ماندووبونهكهی و هیلاكیهكهی بڕه‌وێنێت و هه‌ناسه‌یه‌كی پڕ له له ئارامی هه‌ڵمژێت. به هاتنی دایكم بۆ پۆله‌كه‌م زۆر هه‌ستم به ته‌ریقبوونه‌وه كرد و به چاوه پڕ ئاگرینهكانم غه‌زه‌ب بارانم كرد ... پێم ووت چۆن كاری وا ده‌كه‌ی ...بۆ هاتویت بۆ ئێرە بۆ لام ......... بۆ ڕۆژی دواتر قوتابیێكی هاوپۆلم پێی ووتم : دایكی ته‌نها چاوێكی هه‌یه....ئوههه له‌و كاته‌یا حه‌زم ده‌كرد دڵم له لێدان بكه‌وتایه‌و بمردبام یاخود دایكم له ژیانم دوركهوتبایهتهوه وههرنهمدیبوایهتهوه ، چومه شوێنی كاره‌كه‌ی و دایكم هه‌ر كه چاوی پێ كه‌وتم به زه‌رده‌خه‌نه‌وه پێشوازی كردم و به‌ره‌و ڕووم هات ...منیش زۆر به توڕه‌یه‌وه هاوارم به‌سه‌ریا كرد و پێم ووت بمردبوای باشتر بوو نه‌وه‌ك سه‌ردانی منت كردبا ، هیچ وهلاَمی نه‌دامه‌وه،تەنها لە ناخی خۆی ئازارەکانی ئەڕەواندەوە بۆ ئەوەی من کۆڵنەدەم لە کۆشش و سەرکەوتن. هیچ بیرم له‌ووته ناشیاوهكانم نه‌كردووه چونكه زۆر توڕه‌بم ! وه هیچ گوێم به هه‌ست و نه‌ستی ئه‌و نه‌دا... هیوایه‌تم بوو ئه‌و شوێنه به‌جێبێڵم ، هه‌وڵی زۆرم دا تا یه‌كه‌یه‌كه‌ی قۆناغه‌كانی خوێندنم به سه‌ركه‌وتوویی ته‌واو كرد وه به هۆی نمرهكانمهوه توانیم له‌زانكۆی سه‌نگافوره وه‌ربگیرێم...بەڵام هەموو سەرکەوتنێکی من سەرچاوەکەی ئەگەڕێتەوە بۆ هەوڵ و ماندو بونی دایکم........ چووم بۆ سنگافوره ..به هه‌وڵی زۆرمه‌وه توانیم خوێندن به‌سه‌ركه‌وتویی ته‌واو بكه‌م...پاشان هەر لەسنگافورە ژیانی هاوسه‌ریم پێك هێنا...وه خانوێكم كڕی تێیدا نیشته‌جێ بووم... پاش چەندوەختێک چه‌ند مناڵێكمان په‌یدابوو زیاتر ژیانمانی خۆش كرد. ڕۆژێ له ڕۆژان ئه‌و دایكه‌ی چه‌نده‌ها ساڵ بوو نه‌مدیبوو بۆ ته‌نها جارێكیش چاوی به‌نه‌وه‌كانی نه‌كه‌وتبوو به‌مه‌به‌ستی سه‌ردانیكردنمان ئه‌م هه‌موو ڕێیه دوور و درێژ و ناخۆشه‌ی بڕیبوو به ناڕهحهتیێكی زۆره‌وه تاكو توانیبووی ماڵه‌كه‌م بدۆزێته‌وه ،بەڵاممن کە بینیم لهبهردهرگامان وه‌ستاوه مناڵه‌كانم پێی پێده‌كه‌نین... به سه‌رما قیژان و پێم ووت ئه‌وه هاتوویت مناڵه‌كانم بترسێنیت ؟ لێره بڕۆ با چاوم پێت نه‌كه‌وێت!!! زۆر به هێمنی وهلاَمی دامه‌وه‌و ( ببوره ...ناونیشانه‌كه‌م هه‌ڵه كردووه ) ...پاشان ڕۆیشت و دیارنه‌ما... ڕۆژێك له‌و قوتابخانه‌یه‌ی كه كاتی خۆی خوێندنم تێیدا كردبوو نامه‌یه‌كم پێگه‌یشت له نامه‌كه‌دا داوای كۆكردنه‌وه‌ی خێزانه په‌رت و بلاَوهكهم لێكرا بوو. منیش له‌به‌ر شه‌رمی خۆم ، بڕیارمدا بچم بۆ ماڵی دایكم ، وه بۆ ئه‌وه‌ی خێزانم هه‌ست به‌و كاره نه‌كات به درۆ ووتم كاره‌كه‌م وا ده‌خوازێ كه سه‌فه‌ر بكه‌م! دوای كۆبونه‌وه ڕۆیشتم بۆ ئه‌و ماڵه‌ی كه كاتی خۆی من و دایكم تێیدا ده‌ژیاین !!! بۆ ئەو ماڵەی کە دایکم منی تێدا پێگەیاندبو بهلاَم كه چووم ، دراوێسهكه پێیی ڕاگه‌یاندم كه دایكت ....مردووه. ته‌نها فرمێسكێكیش له چاوانم نه‌هاته خواره‌وه!! دراوسێكه نامه‌یه‌كی پێدام كه دایكم به‌ر له مردنی بۆ كوڕه دڵ ڕق و بێ وه‌فاكه‌ی نوسیبووی ، له نامه‌كه‌دا هاتبوو : كۆڕه خۆشه‌ویسته‌كه‌م ، به هاتنم بۆ سه‌نگافوره و ترسانی مناڵه‌كانت زۆر داوای لێبووردن ده‌كه‌م.. من زۆر دڵ خۆشم ده‌بم هه‌ر كاتێ كه بێیت بۆ سه‌ردانم بهلاَم ئه‌گه‌ر كاتێ هاتی من له ژیان نه‌مابم ئه‌وا به دڵ حه‌ز ده‌كه‌م كه پێشوازیت بكه‌م بهلاَم ئه‌و كات ناتوانم سه‌رم له سه‌رینه‌كه‌م هه‌ڵگرم!! ڕۆڵه‌كه‌م بۆ ته‌ریق بونهوهكهشت چه‌ندان جار به هۆی منه‌وه زۆر داوای لێبوردن ده‌كه‌م... بەڵام کوڕە شیرینەکەم ئایا ده‌زانیت كاتێ بچووك بووی له ڕووداوێكدا تووشی كاره‌ساتێك بووی به هۆیه‌وه چاوێكت له ده‌ست دا ، منیش وه‌ك دایك زۆر لام گران و ئه‌سته‌م بوو ڕۆڵه‌كه‌م گه‌وره بكه‌م له كاتێكدا ته‌نیا خاوه‌نی چاوێك بێت ، بۆیه چاوێكی خۆمم پێشكه‌ش كردیت...وه من زۆر هه‌ستم به شانازی ده‌كرد و دڵخۆش بووم به‌وه‌ی كه كوڕه‌كه‌م ده‌توانێت به چاوه‌كانی جیهان ببینێت. له‌گه‌ڵ ئه‌و په‌ڕی خۆشه‌ویستی .....دایكت...... داود خاكی سه‌رچاوه:پێگه‌ی دووربین
<urn:uuid:840ebcf0-ec65-4c70-a3ac-c66a1533411c>
CC-MAIN-2017-13
http://kurdtishk.dahek.net/t104-topic
2017-03-24T06:06:44Z
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2017-13/segments/1490218187717.19/warc/CC-MAIN-20170322212947-00183-ip-10-233-31-227.ec2.internal.warc.gz
ckb
0.989432
Arab
5
{"ckb_Arab_score": 0.989432156085968}
پەیامی ئەنجومەنی سەرکردایەتی پسک بە بۆنەی ٦٩ مین ساڵیادی دامەزراندنی کۆماری کوردستان. گەلی کوردی وڵات داگیرکراو! کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان! لاوانی سەربەستیی و سەربەخۆییخواز، بۆ ڕزگاری خاکی کوردستان ! وا ئەمساڵیش یادی٢ی ڕێبەندان: ٦٩مین ساڵڕۆژی دامەزراندنی کۆماری سەربەخۆیی کوردستان پیرۆزدەکەین. ئەم یادە کە ساڵ بە ساڵ بە تین تر و جۆشترەوە یادی بەرز و پیرۆز ڕادەگیرێت. بە بۆنەی ئەم یادە پیرۆزەوە وەک ئەنجومەنی سەرکردایەتی پارتی سەربەستیی کوردستان، پیرۆزبایی گەرم ئاراستەی خۆمان و گشت ئەندامان و لاینگرانمان و گشت خەلکێ کوردستانی مەزن وبە تایبەت کەس ولایەنە نەتەوەیی وسەربەخۆیی خوازەکان دەکەین. ٦٩ساڵ لەمەوبەر و لە رۆژی٢ی رێبەندانی ساڵی٢٦٤٥ی کوردی بەرامبەر بە و١٩٤٦ی زاینی، لەو ئان و ساتەدا نەتەوە چالاکەکان ئەو بۆشاییانەی دەسەڵاتی پاش شەری دووەمی جیهانیان قۆزتەوە بۆ سەربەخۆیی خۆیان، گەلی ئێمەش لە سایەی لێهاتووی سەرۆکێکی وەک پێشەوا قازی موحەممەد و بە هاوکاری حیزب و هاورێکانی لە شاری مهاباد مزگێنییەکی مەزنی بۆ گەلێکی سەدانساڵە چاوەرێی سەربەخۆیی بەخشی پێمان. کە تا ئیستاش و تا ژیان وتەمەن بەردەوامبێت مێژووی خەبات وتێکۆشانی ڕزگاریخوازیمان نەوە دوای نەوە شانازیی پێوە دەکەین. ئەو کۆمارە نەتەوەیی و سەربەخۆیەی کوردستان کە توانی لە یەکەم رۆژی دامەزراندنیەوە رەنگ و بۆی گشت کوردستانی پێوە دیاربێت، و هەر بۆیەش بە بەشداری هەزاران تێکۆشەری باشوری کوردستان و بە سەرۆکایەتی بارزانی نەمر، هەروەها هەڵبژاردنی جەنەراڵ بارزانی وەک وەزیری بەرگری کوردستان باشترین بەڵگەی کۆماری سەربەخۆیی کوردستانە. کە پێچەوانەی زۆر مێژوو نەناس و دژە کورد، کە بە کۆمارێكی ئۆتۆنۆمی بچووکی ژێر دەسەڵاتی لایەنێکی غەیرە کورد ناوی دەبەن. بە دامەزراندنی کۆماری کوردستان، بە شێوەیەکی فەرمی ئاڵا و لەشکر و نێوی ئێران لە سەر سنووری ژێر دەسەڵاتی کۆماری کوردستان سڕایەوە، و نەتەوەی کورد بووە خاوەن نیشتمان و ئاڵا و سروودی نەتەوەیی و لەشکری خۆی، زمانی کوردی بوو بە زمانی ڕەسمی، و کتێب و ڕۆژنامە و گوڤاری کوردی لە چاپ دران و چاوی منداڵانی کوردیان پێ گەشایەوە، ڕادیۆ و شانۆ و سینەما بە زمانی شیرینی کوردی دەپەیڤین، کوردان بۆ خۆیان بەڕێوەبەری وڵات و هەر بۆخۆشیان خزمەتکار و گیان فیدای وڵاتی خۆیان بوون، ژنانی چەوساوەی کورد ئازاد و سەربەست هاتنە مەیدان و ڕێکخراوی تایبەت بە خۆیان دامەزراند وچالاکانە بەشداری ژیانی سیاسی بوون لە ژێر دەسەڵاتی کۆماری کوردستاندا. کەمایەتییە ئاینی و نەتەوەییەکانی دانیشتووی کوردستان هاوڕێ لەگەڵ کۆمەڵگای خەڵکی کورد مافی یەکسانیان هەبوو لە ژیانی سیاسی و کۆمەڵایەتیاندا. گومان لەوەدانی یە کە بە دامەزرادندنی کۆماری کوردستان، رۆژهەڵاتی نێوراست بوو بە خاوەن یەکەم دەسەڵاتی ئازاد و دێمۆکرات لە مێژووی دورودرێژی خۆیدا، چون هەتا ئەو کاتەش هیچ دەسەڵاتێک نەبوو کە ڕێزی بەرانبەر بۆ کەمە نەتەوە و مەزهەبیەکان دابنێت و مافی یەکسانیان پێبدات، هیچ کەسێک لە ماوەی نزیک بە ساڵێک تەمەنی کۆمار نە لە سەر بیروباوەری سیاسی یا ئاینی بەندی کرابێت یا کوژرابێت. هەر چەندە کۆماری کوردستان ساڵێک لە تەمەنی پڕ لە شانازی تێپەڕ نەببوو کە کرا بە قوربانیی بەرژەوەندییە ئابووریەکانی ڕوسیای کۆمۆنیست و لە ئاکام دا کەوتە بەر هێرشی ناڕەوای دەسەڵاتدارانی تاران و هاوپەیمانەکانی و مخابن سەرۆک کۆمارەکەی لە سێدارە درا. بەڵام دامەزراندنی کۆماری کوردستان ئەوەی سەلماند کە کورد هیچ کات خۆی بە ئێرانی نەزانیوە و نایشیزانێت و لە هەر هەلو دەرفەتێکدا ئامادەیە بۆ پێکەوەنانی دەوڵەتی سەربەخۆی کوردستان. بەدەنگەوە هاتنی هەموو کوردانی سەر گۆی زەوی بۆ پشتیوانی لە شنگال وکوبانی جارێکی دیکە یەکریزی و نەتەوەیی بوونی گەلەکەمانی بە بیر٤ وڵاتی داگیرکەر و جیهاندا هێنایەوە. پیرۆزکردنی یادی٢ی رێبەندانی ئەمساڵ لە کاتێکدایە، کە هەردوو بەشی لە یەکدابراوی حیزبی دیمۆکرات، واتە ئەو حیزبەی کە پێشەوای مەزن تێیدا ئەندامبووەو هەر لەو سەردەمەشداو لە لایەن ئەو حیزبەوە کۆماری کوردستان دامەزراوە، کەوتوونەتە دیالۆگی بە یەک بوونەوە. ئێمە وەک پارتی سەربەستیی کوردستان ئەو پەری پشتیوانی خۆمان بۆ تێکەڵبوونەوەی هەردوو بەشی دیمۆکرات دەردەبرین، وداوایان لێدەکەین کە لەم کات وساتە گرنگە پێشهاتووەدا لەناوچەکە، هەنگاوی بە پەلە بۆ تێکەڵبوونەوە بنێن. هەلومەرجی ئیستای کوردستان زۆر خوازیاری بە پەلەی یەکبوونەوەی دیمۆکراتەکان وگشت لایەنە لێکدابراوەکانی دیکەی کوردستانە. ئێمە پێمانوایە کە یەکبوونەوەی هەردووبەشی حیزبی دیمۆکرات خزمەتێکی زۆر دەکات بە پێشکەوتنی بزووتنەوەی ڕزگاریخوازی و خێراییکردنی رەوتی خەبات، هەروەها باشترین پشتیوانیش دەبێت بۆ بەهێزبوونی بیر وخەباتی نەتەوەیی زیاتر لەرۆژهەڵاتی کوردستان. بەو هیوایە لە پاش یەکگرتنەوەی هەردوو لایەن: سیاسەتە نەتەوەییەکانیان بەهێزتر بکەن و بگەرێنەوە بۆ سەردەمی کۆماری کوردستان. با ئیتر بیر لە دروستکردنی دیمۆکراسیەت بۆ ئێران و ئاوەدانکردنەوەی تاران نەبین، هیچ لایەنێک تا ئیستا لە پێناو ئێمەی کورد دەستکەوتەکانی خۆیانی نەخستووەتە گرەوی ئازادی بۆ کوردستان، ئەو ئێرانە پان و بەرینە ئەگەر بۆ خۆیان خوازیار نەبن هەرگیز بە ئێمەی کورد نە چاک دەبێت نە دیمۆکراسیش دەبێت. کەسمان بە دژی دیمۆکراسی نین و ئاواتمان ئەوەیە هەموو جیهان بە چوار وڵاتەداگیرکەرەکەی دراوسێشمان دیمۆکراسی بێت، بەڵام خاک و ئاو سروشت و سایکۆلۆژی ئەو ناوچانەی کە ئێمەیان داگیرکردوە لەگەڵ دیمۆکراسی ناگۆنجێن، باشترین نموونەش ئێراقی ئیستایە لە جنووب وناوەندەکەی کە لە چ وەزع و ئاستێکدایە، بەڵام بە خۆشییەوە باشوری کوردستان لەم چەند ساڵەی پاش پرۆسەی ڕزگاری ئیراق لە چ ئاستێکدایە. کەوابێت پێویستە هەموو حیزبەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان لە ئیستا و داهاتوودا کار لە سەر ئەوە بکەین کە ئەزموونە باشەکانی هەموو جیهان و بەشێک لە باشوری کوردستان ببەینەوە رۆژهەڵاتی کوردستان، و لە خەمی ئاوەدانی و ئازادی گەشەی ئابوری بۆ خەلکەکەمان بێن، و هێز و توانا‌و کەسە لێهاتووەکانمان لە تاران سەرف نەکەین، و با کرماشان بکەین بە ناوەندی بریاردان بۆ چارەنووسی گەلەکەمان. بەرز و بەڕێز بێت ٦٩مین ساڵیادی دامەزراندنی یەکەم کۆماری کوردستان ئازاد و ئاوەدان بێت کوردستان. ئەنجومەنی سەرکردایەتی پارتی سەربەستیی کوردستان ٢ی ڕێبەندانی ٢٧١٤ی کوردی ٢٠١٥ ی زاینی.
<urn:uuid:778b3bfd-94ea-4aa8-a05c-1ac436a297f6>
CC-MAIN-2017-13
http://www.psk2006.org/kurdish/item_detail.php?id=2417
2017-03-28T04:13:32Z
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2017-13/segments/1490218189667.42/warc/CC-MAIN-20170322212949-00263-ip-10-233-31-227.ec2.internal.warc.gz
ckb
0.775222
Arab
18
{"ckb_Arab_score": 0.7752223014831543, "hac_Arab_score": 0.12522855401039124, "sdh_Arab_score": 0.09922240674495697}
ڕێژه‌ی مه‌رگی ئه‌و كه‌سانه‌ی به هۆی تێك قرمانی بانێكی شوشه‌ی شوێنێكی مه‌له‌كردن له مۆسكۆ گیانیان له ده‌ست داوه لایانی كه‌م 24 كه‌سه. له نێو ئه‌وان دا سێ منداڵ كوژراون و زیاتر له 100 كه‌سیش بریندار بوونه كاتێك بانێكی شوێنی مه‌له له دڕه‌نگانی ڕۆژی شه‌ممه ڕووخا. بۆ گوێ گرتن له ته‌واوی ئه‌م ڕاپۆرته، ده‌توانیت له‌م فایله ده‌نگییه‌ی لای به‌شی سه‌ره‌وه‌ی ئه‌م لاپه‌ڕه بده‌یت
<urn:uuid:cd338ca2-cf1a-46ca-a6c4-684689d082c0>
CC-MAIN-2017-13
http://www.dengiamerika.com/a/a-58-a-2004-02-15-3-1-89156137/941738.html
2017-03-26T19:04:46Z
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2017-13/segments/1490218189245.97/warc/CC-MAIN-20170322212949-00568-ip-10-233-31-227.ec2.internal.warc.gz
ckb
0.998687
Arab
11
{"ckb_Arab_score": 0.9986866116523743}
ئەو گۆڕانەی ئێوە خوازیاریبوون، كار و ئامانجی ئەوان نەبوو و نییە و ناشبێت ! ... ھەژێن یەكێك لە گرفتەكانی تاكی خۆشباوەڕ، تاكێك كە خاوەنی خۆھوشیاریی و سەربەخۆیی بیركردنەوە و سەربەخۆیی كەسایەتی نییە، وەك پووش و گەڵای وەریو، بە ئاسانی ڕەشەبای ڕۆژگار لەتەك خۆیدا ڕاپیچیدەكات و بە ویستی باكانی ڕۆژگار، لە جێیەك كۆمادەبێت؛ ڕۆژگارێك لەبەردەم بارەگای "كاژیك"و ڕۆژاگارێك لەبەردەم "پدك"و ڕۆژگارێك لەبەردەم بارەگای "حشع"و ڕۆژگارێك لەبەردەم بارەگای "ڕزگاری"و ڕۆژگارێك لەبەردەم بارەگای "كۆڕەك"ڕۆژگارێك لەبەردەم بارەگای "ینك"و ڕۆژگارێك لەبەردەم بارەگای "ئاش"و ڕۆژگارێك لەبەردەم بارەگای ئیسلامییەكان ["حاكع"و "جا"و "یاكع"و "كاكع"و "ناكع"و "جاكع"و "اا"و "سەلەفی"و ...تد ] و ڕۆژگارێك لەبەردەم كۆمپانیای وشە و گردە دزراوەكەدا، بەڵام ھیچ كات و تەنیا بۆ جارێكیش لەبەردەم ماڵی خۆی و لە ڼێو كۆڵان و گەڕەك و لە شوێنی كار و فەرمان و خوێندنی خۆیدا نا.ھیچ كات لەپێناو خۆڕێكخستن و سەپاندنی داخوازییە ئابووریی و كۆمەڵایەتییەكانی خۆیدا نا، بەڵكو ھەردەم لەپێناو ساختەچییەتی ڕامیاریی ئەوانی دیكەدا، ئەوانەی كە ھەردەم دەخوازن سواری شەپۆلی ناڕەزایەتییە ڕەواكانی ئەو و ھاودەردەكانی ببن و وەك پەیژەیەك بۆ گەییشتن بە دەسەڵات و پارلەمان و كەڵەكەكردنی سەرمایە و مشەخۆریی، بەكاریانبەرن ! بەداخەوە ئەوەیە تاكی ناڕازی و گۆرانخوازی كورد، كە لە ھەموو سەردەمەكاندا چ لە شاخ و چ لە شاردا، ھەردەم بەھۆی خۆشباوەڕیییەوە پاشڕەوی "فی سبیل اللە"ی ڕامیاران بووە. ھەڵبەتە لێرەدا نامەوێت و مەبەستیشم نییە، خۆم وەك سۆپەرمانێك لە دەرەوەی بازنەی بوونی ئەو تاكە بەدبەختانەدا وێنابكەم، بەپێچەوانەوە ڕۆژگارێك منیش لە تەمەنی ھەرزەكاریی ڕامیارییمدا، پاشڕەویی یەك دووانێك لەو پارت و گروپانە [چەپەكانیان] بووم، بەڵام بە وانەوەرگرتن لە ئەزموونەكانی خۆم و ئەوانەی پێش خۆم، توانیوومە خۆم لە تەلیسمی ڕامیاریی ڕزگاربكەم و بەخۆم بیربكەمەوە، بەخۆم دیاردەكان ھەڵسەنگێنم و ڕێگەنەدەم دەزگەكانی دەبەنگكردنی مرۆڤ [تەلەفزیۆن و میدیای دەسەڵات و پارتە ڕامیارییەكان]، ڕووداوەكانم بۆ شیبكەنەوە و بەرەو بەھەشتی ئاسمان و زەوی ڕێنوێنیم بكەن. كەم نەبووین ئەوانەی كە لە ناھوشیارییمانەوە ڕۆژگارێك بووینە سووتەمەنی جەنگە نێوخۆییەكانی میلیشیاكانی ناسیونالیزمی كورد و گیان و ژیان و بوونی خۆمان كردە قوربانی بەدەسەڵاتگەییشتنی كۆمەڵێك دەسەڵاتخواز و مشەخۆر لەژێر دێوجامەی ڕزگاری نەتەوە و نیشتماندا و كۆمەڵێك سەركوتگەرمان گۆڕێن بە كۆمەڵێكی دیكە، بێجگە لە زەمینەسازیی بۆ پیادەبوونی نەخشەكانی داگیركەران و وێرانكردنی زیاتر لە ٣ ھەزار گوند و زیندانییبوون و لە سێدارەدانی ھەزارانی دیكە و كوژرانی ھەزارانی دیكە لە جەنگی نێوخۆیی ١٩٦٣تا ١٩٩٨، كیمیاكوژكردنی زیاتر لە ٥ ھەزار كەس و ئەنفالكرانی نزیكەی ١٨٠ ھەزار جوتیار و گوندنشینی ناوچەكانی دەرەوەی دەسەڵاتی ڕژێمی داگیركەر و كردنی كوردستان بە بەشێك لە جەنگی ماڵوێرانگەرانە و ناڕەوای عیراق-ئێران.ھەر خۆشباوەڕیی تاكی ژێردەستی كورد بوو، كە ڕاپەڕینی وەك قۆچێك لەبەردەم چەقۆی حازرخۆرانی سفرەدڕ دانا و ئەو نەھامەتییەی بارھێنا، كە دوو دەھەیە، ھەمان تاك دەرگیری دەستوپەنجەنەرمكردنە لەتەكیدا و لەوانەیە دیسانەوە چەند دەھەیەكی دیكەش ناچار بە قوربانیدانبین، تاوەكو بتوانین لە ڕاپەڕینێكی دیكەدا دەسەڵاتی بۆرجوازی كورد وەك دەسەڵاتی بۆرجوازی عەرەب [ڕژێمی بەعس] ڕابماڵێنەوە. بەڵام لە بەرامبەر ئەمەدا، ھیچ كات دەسەڵاتداران و مشەخۆران دەستەوئەژنۆ دانەنیشتوون و چاوەڕێ نەماونەتەوە و نامێننەوە، تا ئەو چەند دەھەیەش بگوزەرێت و مەرگی خۆیان ببینن.ئەوان ھەر لە سەرەتای ڕاپەڕینەوە ھەرچی خۆفرۆش و بەكرێگیراو ی ڕژێمی داگیركەری بەعس ھەبوو، بەناوی "چەكداری شۆڕشگێڕەوە" بۆ سەركوتی خەڵكی ڕاپەڕیوو ڕێكیانخستنەوە و بەریاندانەوە گیانی خەڵك.ئەو كات "نەوشیروان موستەفا"و ھاوڕێكانی ئەندازیاری "شۆڕشگێڕكردنی" چەكدارەكانی بەعس و گفتوگۆ لەتەك بەعس بوون، ئەو كات ئەوان لەلایەك ڕەشەكوژی ژنانیان بە پاساوی نامووسپەرستی كوردایەتی و ھاریكاری لەتەك بەعس ڕەوادەبینی و ژنانیان بەبیانووی ھاریكاری ڕژێمی بەعس ڕەشەكوژیدەكرد و لەلایەكی دیكەوە قرتێلەی "شۆڕشگێڕی"ییان لە بەرۆكی پیاوانی ھاریكاری بەعس و پێشلەشكرانی وێرانكردنی گوندەكان و كیمیاباران و ئەنفال دەدا! ئەو كات ئەوان تا ساڵی ٢٠٠٦، ھاودەنگی بڕیاری سەركوت و زیندانیكردن و كوشتن و لەسێدارەدانی لاوانی خۆنیشاندەری ھەڵەبجە و ناوچەكانی دیكە بوون! لەوانەیە تا ئێرە، خۆشباوەڕیی و ناھوشیاریی تاكی كورد، وێڕای ئەو ھەمووە ئەزموونە، زۆر شایانی سەركۆنە نەبێت، لەبەرئەوەی بوون و ستەمگەریی و كارە چەپەڵەكانی ڕژێمی بەعس، تا ڕادەیەك پاساو و ھاندەر و تەشەپێدەری بوون.بەڵام كاتێك كە تاكی كورد، دەسەڵاتداریی و مشەخۆریی بۆرجوازی كورد دەبینێت و بە كردوەوە جیاوازنەبوونی لەتەك ڕژێمی بەعسدا بۆ دەردەكەوێت، ئیدی بێجگە لە خێلگەراییبوون و شارچییەتی، ھیچ بیانوو و پاساوێك نییە، كە بتوانێت داكۆكی لەوە بكات، ئەو تاكەی كە بە ھەمان شێوەی سەردەمی بەعس لە خۆنیشانداندا تەقەی لێدەكرێت، تیرۆردەكرێت، ئاوارەدەكرێت و ماڵ و سەرپەنای دەستی بەسەردادەگیردرێت و لەسەر لایەنگریی لە لایەنێكی دیكە لەسەر كارەكەی لادەدرێت و گەڕانەوە و سەردانی كوردستانی لێ قەدەخەدەكرێت، سەرباری ھەموو ئەوانە وەك ئەوەی كە لە مێژووی نیو سەدەی ڕابوردوودا نەژیابێت و ئاگادارنەبێت، زۆر بە خۆشباوەڕیی و خوێنساردییەوە، یەكێك لە ئەندازیارانی جەنگی نێوخۆ و تیرۆر و سەركوت، دەكاتە شوانەی خۆی و بە دەنگدان دەیگەیێنێتە دەسەڵاتداریی و مشەخۆریی پاشایانەی دەسەڵاتدارانی بەر لە خۆی ! ئیدی ئەمە ئەوپەڕی داماوی و دەستەمۆبوونی تاكی كوردە لە لیتاوی ناسیونالیزم و دەسەڵات و دەوڵەتی خۆییدا، ھاوكات ئەمە ھەم شایستەی ئەو پەڕی بەزەییپێداھاتنەوەیە و ھەم شایانی ڕەخنەلێگرن و سەركۆنەكردنە، بەتایبەت لە كاتێكدا كە بە ھاوار و ئاواتی گۆڕانخوازییەوە دوای جەلادانی خۆی دەكەوێت و ھیوای ئایەندەییەكی بەختەوەریان پێوەگرێدەدات و چاوەڕوانی ئەوەیان لێ دەكات، كە پێچەوانەی خەونی دەسەڵاتخوازانە و مشەخۆرانەیان، ئەو ھەلپەرستانە بێن و ببنە بەدیھێنەری ئاواتەكانی خەڵكی ستەملێكراوی كورد ! ھەڵبەتە لێرەدا نامەوێت تاكی ناھوشیاری كورد وەك تاكە بوونێك لە مێژوو و لە جیھاندا نیشانبدەم، بەداخەوە ئەوە تایبەتمەندی تاكی چەوساوە و ژێردەستی گشت جیھانە و لە وڵاتانی تۆپ-پێشكەوتووی پیشەسازی و تەكنەلۆجیدا، لیتاوەكە لەوە خەسترە و پاش زیاتر لە چەند سەدە مافی دەنگداتن بە دەسەڵاتخوازان و مشەخۆران و ھەڵبژاردنی سەروەرانی خۆی، پاش سەدان ساڵ ئەزموون لەوەی كە ھەڵبژرادنی پارلەمانی ھیچ كات ئامراز و ڕێگەی گۆڕینی كۆمەڵگە و سیستەمەكە نادادوەرەكەی نییە و ھەردەم پاش ھەر دەنگدانێك، تاكی ژێردەستی خۆشباوەڕ تەنیا یەك كاری ئەنجامداوە، ئەویش سەندنەوەی مافی دەسەڵاتداری و مشەخۆریییە لە كۆمەڵێك ساختەچی ڕامیار و دانی بە كۆمەڵێكی دیكە لەوان ساختەچیتر، كە بەدیاریكراوی گەمەی دەستاودەستپێكردنی بەڕێوەبردنی كۆمەڵگەیە لەلایەن ساختەچیانی ڕاستەوە بۆ چەپ و لە ساختەچییانی چەپەوە بۆ ڕاست، ھیچی لە خۆشباوەڕیی و بەدبەختی تاكی كورد كەمتر نییە، كە لە دووی سەرۆكی باش و پارتی باش و ڕامیار'ی باش و پارەلەمان و پارلەمانتار'ی باش‌دا وێڵە و پاش ئەو ھەمووە ئەزموونە مێژوویانەی مرۆڤایەتی، ھێشتا نەیتوانیوە ئەوە دەركبكات، كە گرفت لە ڕوخساری كەسەكان و ناوی پارت و لیستەكاندا نییە، بەڵكو گرفت لە خودی پێكھاتەی سیستەمە ڕامیارییەكە و میكانیزمەكانی ڕێكخستنیایەتی و دەسەڵاتی سەرووخەڵكی بەدەست ھەر كەسێكەوە بێت، تەنیا یەك ئەركی ھەیە، ئەویش پاسەوانی و پاراستنی دزییە، پاسەوانی و دابینكردنی مشەخۆریی چینێك و دەستەبژێرانێكی دیاریكراوە، ئیدی ئەوە ھیچ لە ناوەڕۆكی ئەو دزییە ناگۆرێت؛ من سەرۆك و دەسەڵاتداربم یا تۆ و ئەوانی دیكە، چونكە پێناوێك كە سیستەم و سەروەریی چینایەتی لەپێناودا ھاتووەتە بوون، دزی و مشەخۆرییە بەسەر سامان و داھاتی كۆمەڵگە و داگیركردنی ڕەنجی چین و توێژە ژێردەستەكانی خوارەوەیە ! بەپێچەوانەوە دەمەوێت ئەوە نیشانبدەم، گۆڕانێك كە تاكی خۆشباوەڕ و پاشڕەوی ڕامیاران دەیخوازێت، ھەمان گۆڕان نییە، كە دەسەڵاتخواز و مشەخۆرێك دەیخوازێت.بۆ نموونە لە ھەنگاوی یەكەمدا خەڵكی بەگشتی خوازیاری دابینكردنی كۆمەكە كۆمەڵایەتی و بیمە دەرمانی و چاكسازی و نۆژەنكردنەوەی سیستەمی خوێندن و پەروەرە و یاساكانی كار و نیشتەجێبوون و مسۆگەریی ئازادییە تاكەكەسیی و گشتییەكان و بوونی دادپەروەریی ئابووریی و كۆمەڵایەتیی لە بەھرەمەندیی و ڕێكخستنی كاروبارەكانی كۆمەڵگە و بەڕێوەبردنییەتی.بەڵام لەبەرئەوەی كە لە پڕۆسێسێكی مێژوویی‌دا بڕوابەخۆبوون و پشتبەستن بەخۆ و ھاوپشتی و ھەرەوەزیی كۆمەڵایەتی، كە جاران پشتییان پێبەستراوە، لەودا [لە تاكی ژێرەست و نەدارادا] لەنێوبراون و لاوازكراون و خۆی كراوەتە پاشگر و تاك و ئەندامی ناچالاك و نا‌ئومێد، تا ئاستی ئەوەی كە خۆی بە دەنگێك و ئامرازی بەسەروەركردنی كەسانی دیكە دابەزێنراوە و دەبینێت، ھەموو ھێزێك لە دەرەوەی خۆی بە دیاریگەری چارەنووسی خۆی دەزانێت و ئامادەیە ملی ھاوكار و ھاوسێ و ھاوپۆل و ھاوڕێ و ھاودەم و ھاوسەر و ھاوحەز و ھاوڕەگەز ھاودەردانی خۆی، لەپێناو بەختەوەربوون و بەدەسەڵاتگەییشتن و مشەخۆربوون و كەڵەگابوونی كۆمەڵێك ساختەچی ڕامیاردا، بشكێنێت و تیرۆری جەستەیی و ھۆشی و ئاوەزییان بكات ! من بەپێچەوانەوەی تاكی خۆشباوەڕ و ناھوشیار و پاشكۆوە، ھیچ لادانێك لە ھەڵوێست و لە مەبەست و لە بەڵێن و لە بەرنامە و لە ستراتیجی لیستی بەناو "گۆڕان" و سەرۆك و سەركردایەتییەكەی و ئەندامپارلەمانەكانیدا نابینم و پێشتر ھەمان بۆچوونی ئێستام ھەمووە و لە ساڵی ١٩٩١یشدا ھەمان ھەڵوێست و ھەڵسەنگاندنم بەرامبەر بە دەسەڵاتی بۆرجوازی كورد ھەبووە و كاتێكێش كە ساڵی ١٩٩٢ لە زیندانی ئەو دەسەڵاتەدا شانازی ئازادیخوازبوونم پێبڕدرا، لە پشت دەرگەكانی زیندانی دەسەڵاتدارانی كوردزمانەوە دەمگوت "ئەوەی بۆ دەسەڵاتی بۆرجوازییانەی بەعس و چلكاوخۆرەكانی تەواونەكرا، دەسەڵاتدارانی بۆرجوازی كورد دەیگەیێننە لوتكە، ئاوەدانكردنەوەی زیندانەكان و گرتنی ئێمە سەرەتای كارە، دێمۆكراتی پارلەمانی و دیكتاتۆری جەنەراڵەكان، دوو دیوی یەك دراون ".ھەروا كاتێك كە ئێمە سۆشیالیستخوازەكان ئەوەمان دەگوت، ھێشتا جەنگی نێوخۆیی باڵەكانی بۆرجوازی كورد ڕووینەدابوو، ھێشتا ڕژێمی بۆرجوازی بەعس نەڕووخابوو، ھێشتا تەقە لە خۆپیشاندەرانی ھەڵەبجە نەكرابوو، ھێشتا ژورنالیستان تیرۆرنەكرابوون، ھێشتا گەندەڵی ڕامیاریی و ئابووریی، كۆمەڵایەتیی نەكرابوونەوە، ھێشتا "ینك"و تاڵەبانی ناچارنەبووبوون ١٠ ملیۆن دۆلار بە دەستە ئاسنینەكەی نێو سەركردایەتی خۆیان [نەوشیروان موستەفا] بدەن، تاوەكو ناڕازاییانی ژێردەسەڵاتییان لەخشتەبەرێت، ھێشتا "جەلالی" و "مەلایی" [ بەكوشتدەرانی ھەزاران ڕۆڵەی كرێكار و زەحمەتكێشی كورد لەژێر دێوجامەی ڕزگاری] پەیمانی ستراتیجیان نەبەستبوو، ھێشتا نەوشیروان'ی چەپ و ئیسلامییە خەلیفەخوازەكان پەیمانی ستراتییجیان بەیەك نەدابوو، ھێشتا و ھێشتا و ھێشتا تاكی كورد، پاش ئەو ھەموو تاوانانە، بڕیاری ھەڵبژاردنی خراپ لە خراپتری نەدابوو.ئەو كات بۆ كەمینەی سۆشیالیستخوازەكانی كوردستان، ئەم بەدبەختییانەی ئێستا ڕۆشن بوون و دەمانزانی ئەگەر تاكی كورد لە ئەزموونی گەلانی ناوچەكە و جیھان وانەی خەبات وەرنەگرێت، سەری لە پاشكۆیی و خولانەوە لە بازنەی بۆشی خۆشباوەڕیی بە خوشك و برایەتی چەوساوە و چەوسێنەری كوردزماندا دەسووڕێتەوە، لەسەر گۆڕانێك خۆی بەكوشتدەدات، كە گۆڕانخوازیی ئەو نییە، لەسەر بەرنامە و لیست و ستراتیجی لیستێك ئامادەی تیرۆر و سەركوتی ھاوسێكەیەتی، كە ھی ئەو نییە ! بەڵێ پاش ٢٣ ساڵ دەسەڵاتداریی پێشڕەوانی بۆرجوازی كورد و پاش حەوت ساڵ چاوەڕوانمانەوە و خۆشباوەڕیی بە فڕینی وشترەوە، تازە بە تازەكی تاكی كورد خەریكە دادەچڵێت.بەڵام بەداخەوە بەدەم وڕێنەكردن بە كۆمەڵێك دەستەواژەی ڕامیاریییەوە، كە ھیوا بەخۆی دەدات و لە دووی دۆزینەوەی سوارچاكێكە بۆ بەدیھێنانی خەون و ئاوات و داخوازییەكانی، وەك ئەوەی بەخۆی لە ھەموو توانایییەكی مرۆیی خاڵیبێت ! ئایا بەڕاست نەوشیروان و لیستەكەی و پارتەكەی و پاشڕەوەكانی دژەخونییان لە خەڵك كردووە و بەڵێنی خۆیان شكاندووە و نەبردووەتەسەر، یا ئەوە خودی خەڵك و تاكی ژێردەستە، كە خۆی لە خۆشباوەڕیی و لەخشتەبراویی و فریوخواردندا دەستەمۆكردووە و نایەوێت دەستبەرداری خۆشباوەڕیی بە "دەوڵەتی نەتەوەیی" و "دەسەڵاتی خۆیی"، "سەرۆكی باش" و تڕۆھاتگەلی دیكە ببێت.ئایا نەوشیروان و لیستەكەی ھیچ كات پاگەندەی ئەوەیانكردووە، كە بەر بە تایبەتییكردنەوەی كەرتەكانی پیشەسازی و خزمەتگوزاریی و خوێندن و پەروەردە دەگرن؟ ئایا پاگەندەی ئەوەیان كردووە، دژی وابەستەیی ھەرێم بە نێوەندە جیھانخۆرەكانی وەك سندووقی دراوی نێودەوڵەتی و بانكی جیھانی دەبن؟ ئایا ئەوان پاگەندەی ھەڵوەشاندنەوەی پێكھاتەی قوچكەیی دەسەڵات و دەسەڵاتی سەرووخەڵكییان كردووە؟ ئایا ئەوان بەڵێنی ئاوەدانكردنەوەی گوندەكان و وەگەڕخستنەوەی بەرھەمھێنانی كشتوكاڵیی و خۆرزگاركردن لە وابەستەیی بازاری دەرەكی داوە؟ ئایا ئەوان پاگەندەی یەكسانی ئابووریی وەك بنەماو و میكانیزمی یەكسانی دەسەڵاتی گشت تاكەكانیان كردووە؟ ئایا ئەوان پاگەندەی ھەڵوەشاندنەوەی دەسەڵات و بەڕێوەبەرایەتی پارتایەتییان كردووە؟ ئایا ئەوان پاگەندەی جێگرتنەوەی دێمۆكراتی پارلەمانی بە دێمۆكراتی ڕاستەوخۆ [گەلیی]یان كردووە؟ ئایا ئەوان پاگەندەی گێڕانەوەی داھات و دارایی ھەموو كۆمپانییە پارتییە [حزبییە]كان بە كۆمپانییاكەی خۆشیانەوە [كۆمپانیای وشە] كردووە؟ ئایا ئەوان پاگەندەی لێپرسینەوە و دادگاییكردنی دەسەندكارانی جەنگە نێوخۆییەكانی ١٩٦٣-١٩٩٨نێوخۆیان كردووە؟ ئایا ئەوان پاگەندی دادگاییكردنی باندە مافیاییەكانی دەسەڵات و گروپە تیرۆریستییەكانیان كردووە؟ ئایا ئەوان پاگەندەی بەرگرتن بە ھاوار و ھەڕەشەی تیرۆریستانەی مەلاكان لە مینبەرەكانی مزگەوتەكانەوە، كردووە؟ ئایا ئەوان پاگەندەی ھەڵوەشاندنەوەی سیستەمی سەربازیی و پۆلیسیی سەرووخەڵكیان كردووە؟ ئایا ئەوان پاگەندەی دابینكردنی دایەنگە و باخچەی ساوایانی خۆڕاییان بۆ مندالان كردووە ؟ ئایا ئەوان پاگەندەی دابینكردنی باس و ھاتووچۆی خۆڕاییان بۆ فێریاران كردووە ؟ ئایا ئەوان پاگەندەی ژەمەخواردن و پەرتووك و تێنووس و پێنووسی خۆرایی و بەشی نێوخۆییان بۆ فێریاران كردووە؟ ئایا ئەوان پاگەندەی مسۆگەركردن و پەسەندكردن و سەپاندنی ئازادی ڕێكخستن و خۆنیشاندان و مانگرتنیان بۆ كرێكاران و فەرمانبەران و خوێندكاران و خانەنشینان؟ ئایا ئەوان پاگەندەی دابینكردنی پشتیوانی و بیمە كۆمەڵایەتییەكانیان كردووە؟ ئایا ئەوان پاگەندەی ھیچ شتێكی ئاوایان كردووە، كە پێچەوانەی سیستەمی ئێستا بێت و دەسەڵاتدارانی ئێستا نەیانكردبێت ؟؟؟؟؟؟ ئەگەر وەڵامی ھەموو پرسیارانەی سەرەوە، كە بە گۆڕانی بنچینەیی سەرخان و ژێرخانی كۆمەڵگەوە پەیوەستن، نا و نەخێر بێت، ئیدی تاك و جەماوەی ژێردەست، ڕەدووی چی كەوتوون؟ ئەی ئەو گۆڕانانەی كە بڕیارە لیستەكەی نەوشیروان و بانگدەرانی دەخوازن بە ھاوپەیمانی ئیسلامی و ڕێككەوتن لەتەك "پارتی"دا بۆ خەڵك و دەنگدەرانیان ئەنجامبدەن، كامانەن ؟ بە بۆچوونی من، گرێكوێرەی پرسەكە لەوەدایە، كە تاكی خۆشباوەڕیی كورد ناڕازییەكی سەرلێشیواوی ناھوشیارە و بەخۆی نازانێت چی دەوێت.بەڵام لە بەرامبەردا ڕامیاران و سەرانی لیستەكەی نەوشیروان و دانیشتووانی گردە دزراوەكە و پارت و گروپە دەسەڵاتخوازەكانی دیكە زۆر بە ڕۆشنی دەزانن، كە چی‌یان دەوێت و خەریكی چین؛ ئەوان دەسەڵات و مشەخۆریییان دەوێت، ئەوا خانەنشینی پاشایانەی پاش چوار ساڵی پەرلەمانتارییان دەوێت، ئەوان خوازیاریی ڕیفۆرمی زیاترن لە قازانجی بازارئازادەكەی نیئۆلیبرالیزم و مسۆگەركردنی بەرژەوەندی دەوڵەتانی ھاوبەرژەوەندییان لە ھەرێمی كوردستاندا دەوێت و كۆشش بۆ باشتر جێخستنی نەخشە ڕامیاریی و ئابوورییەكانی نیئۆلیبرالیزم و تایبەتییكردنەوەی سەراپای ژێرخانی كۆمەڵ و تێكدانی بنەما ھەرەوەزیی و ھاوپشتییە كۆمەڵایەتییەكانن و لە بەرامبەردا لایەنگریی ھەموو پێكھاتە و ڕێكخستنێكی قووچكەیی و سەروەرانە دەكەن و تەنانەت بەڕادەیەك پێداگریی لەسەر ڕێكخستنی باڵادەستانەی چین و كەسایەتییە داراكان دەكەن، كە بنكەی گردەكەیان دەكەنە دیواخانی سەرۆكخێڵ و پیاوانی ئایینی و كۆكردنەوەی مرۆڤكوژەكانی جەنگی نێوخۆی نێوان "جەلالی" و "مەلایی" و لایەنەكانی دیكە ١٩٦٣ - ١٩٩٨ و دواتیرش نێوان ناسیونالیستەكان و ئیسلامییەكان تا ڕوخاندنی ڕژێمی بەعس. كەچی لە كاتێكدا كە لیستەكە بە خەونە دەسەڵاتخوازانەكەی گەیییشتووە و خەریكی ڕێكەوتنە لەتەك دەسەڵاتدارانی براوەتر لەسەر داواكردنی بەشێك لە دەسەڵات بەپێی ھەژماری دەنگەكان، كەسانێك كە ھێشتا نەیانتوانیوە لەوە تێبگەن، كە گۆڕانخوازیی و گۆڕانێك كە چین و توێژە ژێردەستەكانی خوارەوەی كۆمەڵگە دەیخوازن و خەونی پێوەدەبینن، ھەمان گۆڕانخوازیی و گۆڕانێك نییە كە دەستەبژێڕی ڕامیار و پارتەكان و دەسەڵاتخوازان و مشەخۆران دەیخوازن، نییە و بەتەواوی دژی یەكدی و لە بەرامبەر یەكدیدا دەوەستنەوە، ژێردەستان خوازیاری باشتركردنی ڕێوشوێنی ئابووریی و كۆمەڵایەتییانن تا دەگاتە ئاستی یەكسانی ھەمەلایەنە، بەڵام لە بەرامبەردا ڕامیاران خوازایاری زیاتركردنی دەسەڵات و مشەخۆریی خۆیانن لە داھات و بەڕێوەبردندا.لەبەرئەوە سەركەوتنی ھەر لایەك لە بەرە دژ-بەیەكەكانی گۆڕانخوازیی بە لەنێوچوون و ژێركەوتنی ئەوی دیكەیانەوە پەیوەستە.بەو جۆرە سەروەریی كەمینەیەك بەسەر زۆرینەی كۆمەڵگەدا، كە لەسەر بنەمای مشەخۆری و كۆبوونەوەی سامان و داھات و ڕەنجی چین و توێژە بەرھەمھێنەرەكان ڕادەوەستێت، بەتەواوی دژی یەكسانی دەسەڵاتی ھەموو ئەندامانی كۆمەڵگەیە، كە بە یەكسانی ئابووریی پشتئەستورە و یەكسانی كۆمەڵایەتیی دەستەبەردەكات! سەربەخۆیی ئابووریی بە پشتبەستن بە كشتكاریی و ئاوەدانكردنەوەی گوندەكان و پەرەدان بە كشتوكاریی و دروستكردنی كارخانە و پیشەسازیییكدنەوەی بەرھەمە كشتوكاڵییەكان و سوودوەرگرتن لە ھەڵكەوتەی جوگرافی و سامانی ئاوی بۆ بەرەمھێنانی وزەی پێویست، بەتەواوی لە دژی وابەستەبوونی بازاری ھەرێمە بە بەرھەمە كشتوكاڵیی و پیشەسازییەكانی وڵاتانی ناوچەكە و دەوڵەتانی زلھێزەوە، كە لیستی بەناو "گۆڕان" زیاتر لە دەسەڵاتدارانی پێش خۆی پێداگریی لەسەر یەكییكردن و جووتكردنی ڕەوتی گەشەی كۆمەڵگە لەتەك ڕەوتی جیھانگریی و جیھانخۆریی بازارئازادی نیئۆلیبرالیزم لە ناوچەكەدا دەكات، كە بە لەشكركێشیی و بەرتەریدان و مەیدانسازیی بۆ كۆمپانییەكان خۆی جیگیركردووە و دەكات. بەم جۆرە، ئەگەر ھەوڵبدەین وەڵامی یەك بە یەكی ئەو پرسیارانەی سەرەوە بدەینەوە و لەتەك ئامانج و بەرنامە و ستراتیجی لیستەكەی نەوشیروان [نیئۆجەلالییەكان] بەراوردیانبكەین، دەبینین، ئەو گۆڕانەی كە ئەوان دەیخوازن و لە پێڼاویدا تێدەكۆشن، بەتەواوی لە بەرامبەر و لە دژی خواست و ئامانجەكانی خەڵكی بەشمەینەت و گۆڕاڼێكە كە چین و توێژە ژێردەستەكان خەونی پێوەدەبینن و لە ناھوشیارییدا لەپێناو بەدیھێنانیدا دەنگ بەم لیست و بەو لیست دەدەن و سەركوتگەر و سەروەر و مشەخۆری ڕەنجی خۆیان بە دەسەڵات دەگەیێنن، تەواو ناكۆك و جیاوازن.لەبەرئەوە زۆر نابەجێ و نادروستە كە گلەیی لە دەسەڵاتخوازان بكەین و داوای ئەنجامدانی شتێكیان لێبكەین، كە نە دەیخوازن و نە ئامانجیانە و نە بەڵێنیشیانداوە، بەڵكو ئەوە ناھوشیاریی و ناڕۆشنی تاكی ژێردەستە، ئەو تاكە بەوە خۆشباوەڕدەكات، كە قسەكەرانی چین و توێژێكی دەسەڵاتخواز و مشەخۆر و ھەلپەرست و خۆسەپێنەر، بە نوێنەری خۆی بزانێت و دەنگی پێبدات و لەسەر بەدەسەڵاتگەییشتنی ئەو خۆی بە كوشتبنبدات.سەرەنجام ئەوانەی كە لە ھەڵوێست و بەرنامە و چالاكی و گفتوگۆكانی نەوشیروان و سەركردایەتی پارتەكەی و پارلەمانتارەكانی ناڕازین و ھەست بە خەڵەتاوی خۆیان دەكەن، بەڵام ھەست بە ھەڵە و ھەڵبژێری خۆیان ناكەن، بێجگە لە سێ ھەڵبژێر زیاتریان لەبەردەمدا نییە و نەماوەتەوە، كە ئەمانەن و لە ئاسانەكەیانەوە بۆ سەخت و خەباتكارانەكەیان ڕیزیان دەكەم؛ یەكەم، گەڕانەوە بۆ باوەشی پارت و دەسەڵاتدارانی پێشین .... دووەم، بەردەواممانەوە لەسەر خۆشباوەڕیی و خۆدانەدەستی ڕێكەوت و چاوەڕوانمانەوەی دەركەوتنی ھەرچی زیاتری ناكۆكییەكان و شەقی زەمانە .... سێیەم، كە لە سەراپای مێژوودا تاكە ھەڵبژێری چارەنووسسازی ژێردەستان بووە، ئەویش گەڕانەوە بۆ نێوەندی خەباتی جەماوەری سەربەخۆ، خەباتێك كە لەسەر سەبەخۆیی تاك، واتە خۆبیركردنەوە و خۆبڕیاردان و خۆجێبەجێكردن، كە ئەمەش لە گشتیدا دەكاتە خۆبیركردنەوە و خۆبڕیاردان و خۆجێبەجێكردنی كۆمەڵ یا ھەموو ژێردەستانی كۆمەڵگە، كە نوێنەرایەتی كۆمەڵێك ساختەچی ڕامیار و پارلەمانتارانی بەرتەری و خانەنشینیخواز و پارتەكان و سەراپای دەوڵەتیش وەك دەزگەی چینایەتی دەخاتە ژێر پرسیار و وەك دومەڵی سەر جەستەی كۆمەڵگە نیشانیاندەدات. لە كۆتاییدا دەخوازم بپرسم؛ ئایا خۆدەستبەكاربوونی ھەمووان كاراتر و باشترە یا چاوەڕوانمانەوە و خۆشباوەڕیی بە كەسانی دیكە؟ ئەگەر وەڵام ھەڵبژاردنی یەكەم بێت، ئەوا دەستبەكاربوونی ھەمووانییە بۆ پێكھێنانی ئەنجومەن و گروپە خۆجێیی و ڕێكخراوە جەماوەرییە سەربەخۆكان بۆ بەبنەماكردنی دێمۆكراسی ڕاستەوخۆ و سەندنەوەی دەسەڵات و داھاتی كۆمەڵگە لە دەوڵەت و فەرمانداریی بۆرجوازی و پارت و ڕامیاران، بۆ كۆمەڵایەتییكردنەوەی كەرتەكانی بەرھەمھێنان و خزمەتگوزاریی و ئابووری ھەرەوەزیی و خۆبەڕێوەبردنی گەلییانەی كۆمەڵگە . ١٦ی فێریوەری ٢٠١٤
<urn:uuid:d4e6b138-5a81-408c-9602-31edbb73d2af>
CC-MAIN-2017-13
http://www.kurdistannet.biz/2014/index.php/2013-12-26-19-02-03/2013-12-26-19-03-29/479-2014-02-16-17-39-54
2017-03-28T17:48:38Z
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2017-13/segments/1490218189802.72/warc/CC-MAIN-20170322212949-00608-ip-10-233-31-227.ec2.internal.warc.gz
ckb
0.749256
Arab
20
{"ckb_Arab_score": 0.749255895614624, "sdh_Arab_score": 0.17541374266147614, "hac_Arab_score": 0.07513216882944107}
كۆمیته‌ی جێبه‌جێـكردنی به‌ندی 140 ی ده‌سـتوری عێراق كه تایبه‌ته به دۆزی شـاری كه‌ركوك، ده‌ڵێن حكومه‌تی عێراقی هه‌ندێ به‌ربه‌ست و ئاسته‌نگی داناوه له‌به‌رده‌م جێبه‌جێـكردنی كاره‌كانیاندا. په‌یامنێری به‌شی كوردی ڕادیۆی ده‌نگی ئه‌مریكا له شـاری هه‌ولێر عومه‌ر فه‌رهادی ڕاپـۆرتێـكی له‌و باره‌یه‌وه ئاماده كردووه، وه ده‌توانن گوێـبیـستی بن له ڕێـگه‌ی كلـیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیه‌ی سه‌ره‌وه، ماوه‌كه‌ی 6 خوله‌كه.
<urn:uuid:03648de4-0309-4dce-8884-453c3e0a23aa>
CC-MAIN-2017-13
http://www.dengiamerika.com/a/a-58-2006-11-01-voa1-89184052/946154.html
2017-03-23T08:27:02Z
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2017-13/segments/1490218186841.66/warc/CC-MAIN-20170322212946-00498-ip-10-233-31-227.ec2.internal.warc.gz
ckb
0.983957
Arab
11
{"ckb_Arab_score": 0.9839569330215454, "sdh_Arab_score": 0.0137645173817873}
ڕۆژی شەممە عەرەبستانی سعودیە سزای مەرگی بەسەر 47 کەسدا جێبەجێ کرد بە تاوانی تیرۆرسم لە ناویاندا مەلایەکی ناوداری شیعەکان، شێخ نمر ئەلنمر. وەزارەتی ناوخۆی عەرەبستانی سعودیە ڕایگەیاند ئەو تیرۆرستە تاوانبارکراوانە بەرپرسیار بوون بەرامبەر ئەنجامدانی هێرش بۆ سەر خەڵکی سڤیل و دامودەزگا لەشکرییەکان و هەروەها بڵاو کردنەوەی ئایدۆلۆژیای خراپ. مەلای شیعە ئاینزا شێخ نمر ئەلنمر ڕۆڵێکی سەرەکی هەبوو لە خۆپیشاندانی شیعەکان کە لە بەهاری عەرەبی ساڵی 2011 سەری هەڵدا. ئەم سزایەی ئەو ڕەنگە نائارامییەکان لە شانشینەکە نوێ بکاتەوە، لە کاتێکدا کەمینە شێعەکانی وڵاتەکە گلەی و گازندەی ئەوە دەکەن کە لە پەراوێز نراون.
<urn:uuid:071a57a7-327d-43b0-b073-b9be09ae6ccf>
CC-MAIN-2017-13
http://www.dengiamerika.com/a/3128567.html
2017-03-26T07:17:19Z
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2017-13/segments/1490218189130.57/warc/CC-MAIN-20170322212949-00558-ip-10-233-31-227.ec2.internal.warc.gz
ckb
0.807267
Arab
13
{"ckb_Arab_score": 0.8072671294212341, "sdh_Arab_score": 0.17171818017959595, "hac_Arab_score": 0.02090694010257721}
توێژینه‌وه‌یه‌كی نوێ ئاماژه بۆ توشبوونی زۆرینه‌ی فه‌رمانبه‌رانی كه‌رتی گشتی‌و تایبه‌ت به نه‌خۆشییه‌كانی ئازاری پشت‌و بڕبڕه‌ی پشت ده‌كات. به‌پێی توێژینه‌وه‌یه‌كی مه‌یدانیی كه له ئیمارات ئه‌نجام دراوه له‌سه‌دا 80ی فه‌رمانبه‌رانی حكومیی‌و كه‌رتی تایبه‌ت ئه‌گه‌ری تووشبوون به نه‌خۆشییه‌كانی ناسراو به نه‌خۆشی نووسینگه‌و كۆمپیوته‌ر ده‌بن كه ده‌بنه هۆی ئازاری پشت‌و بڕبڕی پشت. بڕیاره ئه‌نجامی ئه‌و توێژینه‌وه‌یه له كۆنگره‌ی پێنجه‌می (چاره‌سه‌ری سروشتی)دا رابگه‌یه‌نرێت، به‌پێی نێوه‌ڕۆكی نێو توێژینه‌وه‌كه ئه‌م نه‌خۆشییانه له‌و كه‌سانه‌ی ته‌مه‌نیان له‌خوار 45 ساڵیه‌وه‌یه كه‌مئه‌ندامیی دروست ده‌كات. توێژینه‌وه‌كه ئه‌وه‌شی خستووه‌ته روو كه ئه‌و كه‌سانه‌ی بۆ ماوه‌ی زیاتر له شه‌ش مانگ ئازاری به‌شی خواره‌وه‌ی پشتیان هه‌یه به‌ڕێژه‌ی له‌سه‌دا 50 ناتوانن جارێكی دیكه بۆ سه‌ر كاره‌كانیان بگه‌ڕێنه‌وه. لای خۆیه‌وه سه‌رۆكی كۆنگره‌ی چاوه‌ڕوانكراوی تایبه‌ت به چاره‌سه‌ری سروشتی، رێژه‌ی تووشبوون به ئازاری به‌شی خواره‌وه‌ی پشت له وڵاتی ئیمارات بۆ سه‌روو له‌سه‌دا 60 به‌رزبووه‌ته‌وه. 1578 جار خوێندراوەتەوە 15/05/2016
<urn:uuid:c2aac993-b60d-4b52-a602-610b66d6a39c>
CC-MAIN-2017-13
http://payam.tv/drejey-hewal.aspx?id=9405&LinkID=6
2017-03-25T11:42:04Z
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2017-13/segments/1490218188924.7/warc/CC-MAIN-20170322212948-00163-ip-10-233-31-227.ec2.internal.warc.gz
ckb
0.997864
Arab
3
{"ckb_Arab_score": 0.9978640675544739}
یاخیبووانی تاڵیبان به‌رپـرسـیارێتی خۆیان له‌و ته‌قینه‌وه‌یه ڕاگه‌یاند که کابولی پایته‌ختی هه‌ژاند و به لایه‌نی که‌م 7 که‌سی تیادا کوژرا و زیاتر له 90 که‌سی دیکه‌شی بریندارکرد و ژماره‌یه‌کیان ژن و منداڵن. کاربه‌ده‌سـتانی ئه‌فغانی ده‌ڵێن سه‌رله‌به‌یانی ڕۆژی شه‌ممه خۆکوژێـک ئۆتۆمبیلێـکی بۆمبڕێژکراوی له به‌رده‌م ده‌روازه‌ی باره‌گای ناتۆ ته‌قاندۆته‌وه له ناوچه‌یه‌کی پایته‌ختدا که تیایدا زۆر به توندی باری ئاسایش گیراوه. ستیڤ هێرمان په‌یامنێری ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا له کابول ڕاپـۆرتی له‌و باره‌یه‌وه ناردووه و هاوکارمان ناسـکه زاده به کوردی ئاماده‌ی کردوه، ده‌توانن گوێبیسـتی بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 1:54 خوله‌كه.
<urn:uuid:6881d88d-e5ff-4707-a779-7f9d17ef3d60>
CC-MAIN-2017-13
http://www.dengiamerika.com/a/a-58-2009-08-15-voa1-89232912/954909.html
2017-03-25T11:52:20Z
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2017-13/segments/1490218188924.7/warc/CC-MAIN-20170322212948-00163-ip-10-233-31-227.ec2.internal.warc.gz
ckb
0.99602
Arab
8
{"ckb_Arab_score": 0.996019721031189}
میدیای ئێرانی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه ڕایگه‌یاند و گوتی ئه‌نجومه‌نی شورای نیگه‌هبان ده‌سه‌ڵاتدار ئه‌نجامی کۆتایی هه‌ڵـبژاردنی سه‌رۆکایه‌تی ههڵـناوهشـێنێتهوه، واته ئه‌و ده‌رئه‌نجامه‌ی که مشـتومڕی گه‌وره‌ی له ئێران‌دا هێناوه‌ته گۆڕێ. ده‌زگای ڕاگه‌یاندنی ئێرانی ده‌شـڵێت فێڵ و سـاخته‌کاری زۆر له پـرۆسه‌ی ده‌نگدانی سه‌رۆکایه‌تیدا نه‌بووه. له‌و باره‌یه‌وه عه‌باس عه‌لی وته‌بێژی ئه‌نجومه‌نی شـورای نیگه‌هبان له دره‌نگانێـکی دوێنێ دووشه‌ممه‌دا ڕایگه‌یاند و گوتی هه‌ره زۆری شـکایهتی په‌یوه‌سـت به سـاخته‌کاری به‌ر له ده‌نگدانی سه‌رۆکایه‌تی بووه نه‌ک له میانه‌ی یان دوای هه‌ڵـبژاردنه‌که بووبێت، ئه‌وه‌ی تیایدا مه‌حمود ئهحمهدینهژادی سه‌رۆک کۆمار سه‌رکه‌وتنی مه‌زنی تۆمارکرد. هه‌ر ئه‌مڕۆش په‌رله‌مانی ئێرانی ڕایگه‌یاند له ڕۆژانی نێوان 26 ی مانگی حه‌وت و 19 ی مانگی هه‌شـتدا به‌ڕێز ئهحمهدینهژاد سوێندی ده‌سـتوری ده‌خوات. هه‌روه‌ها وه‌ک ههوڵێـکیش بۆ چاره‌سه‌رکردن و ڕوونکردنه‌وه‌ی ته‌مومژ و لێـڵی په‌یوه‌ند به ده‌نگدانی سه‌رۆکایه‌تی 12 ی ئه‌م مانگه عه‌لی ئه‌زغه‌ر شه‌ریفی سه‌رۆکی باره‌گای سه‌ره‌کی هه‌ڵـبژاردن له وه‌زاره‌تی ناوخۆ گوتوویه‌تی وه‌زاره‌تی ناوبراو ده‌رئه‌نجامی ئامارکردنه‌وه‌ی سـندوق به سـندوق بڵاوده‌کاته‌وه. ئه‌م پـێشـهاته‌یه دوای ئه‌وه دێت که ڕۆژی یه‌کشه‌ممه ڕابردوو ئه‌نجومه‌نی شـورای نیگه‌هبان هه‌واڵی سـاخته‌کاری له ده‌نگدانه‌که‌دا ڕاگه‌یاند و گوتبووی کۆی ده‌نگه‌کان له 50 شـاری ئێرانی‌دا زیاتر بووه له ژماره‌ی ئه‌و که‌سـانه‌ی مافی یاسایی ده‌نگدانیان هه‌بووه. سه‌باره‌ت به‌م هه‌واڵه ئێدوارد یه‌رانیان په‌یامنێری ده‌نگی ئه‌مریکا له قاهیره ڕاپـۆرتی ناردووه و هاوکارمان موعته‌به‌ر شیروانی به کوردی ئاماده‌ی کردووه، ده‌توانن گوێبیسـتی بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 2:56 خوله‌كه.
<urn:uuid:2cf0ab38-6619-4e44-979e-d68b2f23ca1b>
CC-MAIN-2017-13
http://www.dengiamerika.com/a/a-58-2009-06-23-voa1-89241597/956789.html
2017-03-27T10:52:27Z
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2017-13/segments/1490218189471.55/warc/CC-MAIN-20170322212949-00203-ip-10-233-31-227.ec2.internal.warc.gz
ckb
0.998735
Arab
9
{"ckb_Arab_score": 0.9987354874610901}
ڕۆژی دووشه‌ممه په‌رله‌مانی عێراق بڕیارێـكی په‌سه‌ندكرد كه شـاڵاوه‌كانی ئه‌نفالی به جینۆسـاید ناسـاند. هاوكارمان موعته‌به‌ر شیروانی له‌و باره‌یه‌وه وتووێژێـكی له‌گه‌ڵ دكتۆر نوری تاڵه‌بانی پـرۆفیسـۆری یاسـا و ئه‌ندامی سه‌ربه‌خۆ له په‌رله‌مانی هه‌رێمی كوردسـتان سـازكرد. دكتۆر نوری ده‌ڵێت پـێویسـته داوا له ده‌وڵه‌تی عێراق بكرێت جگه له قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی كه‌سوكاری ئه‌نفالكراوه‌كان و دروسـتكردنهوهی ژێرخانی ئابوری ئه‌و ناوچانه‌ی زیانیان پـێـگه‌یشـتووه داوای لێبووردنیش له كه‌سوكاری ئه‌نفالكراوه‌كان و سه‌رجه‌م خه‌ڵـكی كوردسـتان بكات چونكه ئه‌م حكومه‌ته میراتگری حكومه‌ته‌كانی پـێشـووی عێراقه. ده‌توانن گوێـبیـستی ده‌قی وتووێـژه‌كه بن له ڕێـگه‌ی كلـیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیه‌ی سه‌ره‌وه، ماوه‌كه‌ی 5:31 خوله‌كه.
<urn:uuid:7062a1b1-8fb6-4498-926a-7c79a7924cc5>
CC-MAIN-2017-13
http://www.dengiamerika.com/a/a-58-2008-04-15-voa5-89218877/952285.html
2017-03-28T10:06:37Z
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2017-13/segments/1490218189686.56/warc/CC-MAIN-20170322212949-00268-ip-10-233-31-227.ec2.internal.warc.gz
ckb
0.970625
Arab
8
{"ckb_Arab_score": 0.970625102519989, "sdh_Arab_score": 0.026974616572260857}
سه‌ردار عه‌بدولکه‌ریم ئه‌ندامی کۆمیسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌کانی عێراق ده‌ڵێت هێشتا نازانرێت سه‌رله‌نوێ بژاردنه‌وه‌ی ده‌نگه‌کانی پارێزگای به‌غدا چه‌ندی پێده‌چێت چونکه ڕای جیاواز هه‌ن له ناو کۆمیسیۆندا سه‌باره‌ت به بڕیاره‌که‌ی ده‌سته‌ی پێداچونه‌وه‌ی تانه‌کان له دادگای باڵای فێدراڵی عێراق. سه‌ردار عه‌بدولکه‌ریم له میانه‌ی گفت و گۆیه‌کدا له‌گه‌ڵ هاوکارمان به‌ڵێن ساڵح ده‌شڵێت پێده‌چێت ئه‌و ده‌سته‌یه‌ی دادگای باڵا که‌وتبێته ژێر فشاری ژماره‌یه‌ک ده‌زگای ڕاگه‌یاندنه‌وه که هات و هوریان له‌سه‌ر ئه‌و مه‌سه‌له‌ی بژاردنه‌وه‌ی ده‌نگانه دروستکرد، وه ده‌ڵێت ئه‌و زانیاریانه‌ی کۆمیسیۆن دای به‌و ده‌سته‌یه له‌سه‌ر تانه‌کانی لیستی ده‌وڵه‌تی یاسا به‌س بوون بۆ ڕه‌تکردنه‌وه‌ی تانه‌کان به‌ڵام وه‌ک ده‌ڵێت ده‌سته‌ی دادگای باڵا گوێیان پێنه‌دا. ده‌توانن گوێبیستی ده‌قی گفتوگۆکه بن له‌ڕێی کلیککردنی ئه‌و فایله ده‌نگیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌که‌ی 10:43خوله‌که.
<urn:uuid:b7b08bca-30fb-40ad-99bf-6d1cb0af84e7>
CC-MAIN-2017-13
http://www.dengiamerika.com/a/serdar-abdulkerim-22apr10-91820939/957743.html
2017-03-23T00:21:10Z
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2017-13/segments/1490218186530.52/warc/CC-MAIN-20170322212946-00113-ip-10-233-31-227.ec2.internal.warc.gz
ckb
0.998859
Arab
8
{"ckb_Arab_score": 0.9988592863082886}
ڕێـکخراوی ئه‌منستی ئنته‌رناشناڵ ده‌ڵێت میلیشا شیعه‌کان له عێراق که‌سانی سووننه ئاینزا ده‌ڕفێنن و ئه‌شکه‌نجه‌یان ده‌ده‌ن و ده‌یانکوژن. ڕێـکخراوه‌که که بنکه‌که‌ی له له‌نده‌نی پایته‌ختی به‌ریتانیایه، له ڕاپـۆرته‌که‌یدا ده‌ڵێت پـێیوایه ئه‌م هێرشانه‌ی شیعه تۆڵه سه‌ندنه‌وه بن له به‌رامبه‌ر کاره دڕنده‌کانی چه‌کدارانی داعش که له باکور و ناوه‌ڕاستی عێراقدا ئه‌نجامیان داوه. هنری ڕیجوێڵ له له‌نده‌نه‌وه ڕاپـۆرتی له‌م باره‌یه‌وه ناردووه و ده‌ڵێت چاودێران مه‌ترسیـیان هه‌یه شه‌پـۆلێـکی نوێی توندوتیژی تایفی وڵاته‌که بگرێته‌وه. درێژه‌ی ڕاپـۆرته‌که له‌م فایله ده‌نگیـیه‌دایه.
<urn:uuid:856da2f8-2e97-42c3-802e-6050892d8c02>
CC-MAIN-2017-13
http://www.dengiamerika.com/a/2484769.html
2017-03-24T00:08:52Z
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2017-13/segments/1490218187227.84/warc/CC-MAIN-20170322212947-00133-ip-10-233-31-227.ec2.internal.warc.gz
ckb
0.998612
Arab
9
{"ckb_Arab_score": 0.9986124634742737}
فڕۆکه جهنگيـيهکانی پاکستان هێرشیان کردووه‌ته سه‌ر بنکه‌کانی ملیتانه‌کان له هه‌رێمی خێڵه‌کی باکوری ڕۆژئاوای وڵاته‌که له‌سه‌ر سنووری ئه‌فغانستان. به لایه‌نی که‌م 17 ملیتانی گومانباریان کوشتووه. کاربه‌ده‌ستێکی حکومه‌ت جاڤید خان گوتی ئه‌م هێرشه‌ی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه له ناوچه‌ی خێڵه‌کی ئۆراکزای بوو، که به بنکه‌ی سه‌ره‌کی ملیتانه‌کان داده‌نرێت. خان گوتی به‌لایه‌نی که‌م 6 ملیتانی تر برینداربوون. پشتڕاست کردنه‌وه‌ی ئه‌و زانیاریانه له لایه‌نێکی سه‌ربه‌خۆوه زۆر سه‌خته له‌به‌ر ئه‌وه‌ی به شێوه‌یه‌ی گشتی ڕۆژنامه‌وانانی سه‌ربه‌خۆ بۆیان نییه بچنه هه‌رێمه‌که‌وه. ئه‌م هێرشه ئاسمانیـیه‌ی پاکستان دوایـین هه‌وڵی ئه‌و وڵاته‌یه بۆ بنبڕکردنی تاڵیبان و ئه‌لقاعیده له هه‌رێمه خێڵه‌کیـیه‌کانی ئه‌و وڵاته‌دا.
<urn:uuid:c4bb9e3b-6c26-4031-97b1-6e7b38737c25>
CC-MAIN-2017-13
http://www.dengiamerika.com/a/pakistan-31may2011-122872509/970119.html
2017-03-25T00:07:31Z
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2017-13/segments/1490218188717.24/warc/CC-MAIN-20170322212948-00153-ip-10-233-31-227.ec2.internal.warc.gz
ckb
0.999684
Arab
8
{"ckb_Arab_score": 0.99968421459198}
له ته‌قینه‌وه‌ی بۆمبێكی كه‌نار شه‌قام له به‌غدا سێ سه‌ربازی ئه‌مریكی كوژران، به‌مه‌ش ژماره‌ی كوژراوانی له‌شكری ئه‌مریكی له‌م حه‌فته‌یه گه‌یشته بیست و چوار سه‌رباز. له‌شكری ئه‌مریكی رایگه‌یاند كه دواترین هێرش شه‌وی رۆژی چوارشه‌ممه ڕوویدا، چه‌ند كاتژمێرێك دوای ئه‌وه‌ی له هێرشێكی هاوشێوه له نزیك شارۆچكه‌ی حه‌دیسه چوارده ما‌رینزی ئه‌مریكی و وه‌رگێرێكی سیڤیل كوژران. هه‌ر له‌م حه‌فته‌یه، شه‌ش ما‌رینزی ئه‌مریكی له حه‌دیسه كوژران و یه‌كێكی تر له شارۆچكه‌ی هیت كوژرا.
<urn:uuid:e7eb1190-80c9-4df8-a0ca-f82852401fb6>
CC-MAIN-2017-13
http://www.dengiamerika.com/a/a-58-2005-08-04-voa2-89172907/944129.html
2017-03-26T22:57:23Z
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2017-13/segments/1490218189313.82/warc/CC-MAIN-20170322212949-00193-ip-10-233-31-227.ec2.internal.warc.gz
ckb
0.96076
Arab
8
{"ckb_Arab_score": 0.9607595801353455, "sdh_Arab_score": 0.034525759518146515}
په‌رله‌مانی نایجیریا له ئهسـتۆگرتنی جێـگری سه‌رۆک گودله‌ک جۆنه‌ثن بۆ کاره‌کانی سه‌رۆکی نهخۆشکهوتوو ئومه‌رو یارئه‌دوا په‌سه‌ندکرد. هه‌ردوو خانه‌ی سه‌ر و ژوروی په‌رله‌مان یاداشـتنامه‌یه‌کیان له دوێنێ سێشه‌ممه‌دا په‌سه‌ندکرد که به گوێره‌ی جۆنه‌ثن کاره‌کانی سه‌رۆک له ئه‌سـتۆ بگرێت تا ئه‌و کاته‌ی به‌ڕێز یارئه‌دوا ده‌توانێت کاره‌کانی ده‌سـتپـێـبکاته‌وه. به‌ڕێز یارئه‌دوا له 23 ی نۆڤه‌مبه‌ر له نه‌خۆشـخانه‌یه‌ک له عه‌ره‌بسـتانی سـعودیـیه که‌وتووه. به‌رپـرسـان ده‌ڵێن له نه‌خۆشی دڵیش تیماردهکرێت. دیارنه‌مانی سه‌رۆک له‌به‌ر چاوی خه‌ڵـکی نیگه‌رانی لێـکه‌وتۆته‌وه سه‌باره‌ت به‌وه‌ی کێ حکومه‌ت به‌ڕێوه‌بـبات و هه‌روه‌ها له‌مه‌ڕ ته‌رازووی ده‌سه‌ڵات له‌و وڵاته هه‌ره به ناوبانگترینی ئه‌فه‌ریکادا. له هه‌فته‌ی ڕابردوودا فه‌رمانڕه‌وا به‌هێزه‌کانی نایجیریا داویان له به‌ڕێز یارئه‌دوا کرد ئه‌رکی سه‌رۆکایه‌تی بۆ جێـگره‌که‌ی به‌جێبهێڵێت. فه‌رمانڕه‌واکانی 36 ویلایه‌ته‌کانی نایجیریا له ڕۆژی هه‌ینیدا گوتیان پـێویسـته سه‌رۆک ده‌سه‌ڵاته‌که‌ی بداته جێـگرێـک له‌به‌ر ئه‌وه‌ی بۆ ماوه‌یه‌کی درێژخایه‌ن له ده‌ره‌وه‌ی وڵاته‌که‌دا ده‌بێت.
<urn:uuid:e15b9b58-1717-4f38-b10f-47f214b71c67>
CC-MAIN-2017-13
http://www.dengiamerika.com/a/a-58-2010-02-09-voa3-89238867/956186.html
2017-03-30T20:41:13Z
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2017-13/segments/1490218203515.32/warc/CC-MAIN-20170322213003-00273-ip-10-233-31-227.ec2.internal.warc.gz
ckb
0.999841
Arab
8
{"ckb_Arab_score": 0.9998406171798706}
سه‌باره‌ت به میکانیزمی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان بۆ چاره‌سه‌رکردنی کێشـه‌کانی نێوان حکومه‌تی به‌غدا و حکومه‌تی هه‌رێمی کوردسـتانی عێراق هاوکارمان ده‌خیلی شه‌ممۆ گفتوگۆی له‌گه‌ڵ دکتۆر محه‌مه‌د ئیحسـان وه‌زیری حکومه‌تی هه‌رێمی کوردسـتان بۆ کاروباری ناوچه دابڕاوه‌کانی هه‌رێم سـازداوه. ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی گفتوگۆكه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 4:40 خوله‌كه.
<urn:uuid:60b77141-6cfd-4bf4-8f8a-9db5c2c5f7a3>
CC-MAIN-2017-13
http://www.dengiamerika.com/a/a-58-2009-03-31-voa6-89238157/956074.html
2017-03-29T11:21:50Z
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2017-13/segments/1490218190295.4/warc/CC-MAIN-20170322212950-00578-ip-10-233-31-227.ec2.internal.warc.gz
ckb
0.993663
Arab
8
{"ckb_Arab_score": 0.9936628341674805}
له‌گه‌ڵ قووڵتربوونه‌وه‌ى قه‌یرانه‌كانى هه‌رێم و دواكه‌وتنى مووچه‌ى فه‌رمانبه‌ران و داواكردنى روونكردنه‌وه له‌سه‌ر داهاته‌كانى وه‌زاره‌تى دارایی، ئه‌مڕۆ چوارشه‌مه 2015/10/7، به ئاماده‌بوونى جێگرى سه‌رۆكى په‌رله‌مان و سكرتێرى په‌رله‌مان هه‌ردوو لیژنه‌ى دارایى و كاروباری ئابوورى و وه‌به‌رهێنان و پیشه‌سازى و وزه و سه‌رچاوه سروشتییه‌كان له په‌رله‌مانى كوردستان، له‌گه‌ڵ رێباز حه‌ملان وه‌زیرى دارایى و كاروباری ئابووریى حكومه‌تى هه‌رێم و د.ئامانج ره‌حیم سكرتێرى ئه‌نجوومه‌نى وه‌زیران كۆبوونه‌وه. سه‌رۆكی په‌رله‌مان رۆلی گرنگ و كاریگه‌ری به‌لجیكا له هاوكاریكردنی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان له شه‌ڕی دژ به داعش به‌رزنرخاند و داوای له ئه‌ندامانی ئه‌نجوومه‌نی سیناتی به‌لجیكا كرد كه هاوكارییه مرۆیی و سهربازییهكانین بۆ هه‌رێمی كوردستان زیاتر بكه‌ن. له دیداریدا له‌گه‌ڵ ژماریه‌ك له ئه‌ندامانی په‌رله‌مانی ئه‌وروپا، سه‌رۆكی په‌رله‌مان رۆلی گرنگ و كاریگه‌ری وڵاتانی ئه‌وروپای له هاوكاریكردن و پشتیوانیكردنی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان له شه‌ڕی دژ به داعش به‌رزنرخاند و داوای له په‌رله‌مانی ئه‌وروپا كرد كه هاوكاریی هه‌رێمی كوردستان بن له چاره‌سه‌ركردنی كێشه سیاسی و ئابوورییه‌كان. له‌ژێر چاودێریی سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مانی كوردستان، هه‌ردوو ئه‌نجوومه‌نی باڵای ده‌سته‌ی سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عیراق و هه‌رێمی كوردستان، بۆ دانانی نه‌خشه‌ڕێگه‌ی لێكتێگه‌یشتن و هه‌ماهه‌نگیی نێوانیان كۆبوونه‌وه. سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مرۆ 16/6/2014 ژماره‌یه‌ك له سه‌رۆكی رێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی یاداشتێكیان له‌سه‌ر بارودۆخی و گۆڕانكاریه‌كانی ئێستای هه‌ریمی كوردستان و عێراق له‌ژێر ناوی (له‌پێناو خه‌ڵك) گه‌یانده هكۆبونهوهكه ئاماده‌بوان له‌باره‌ى هه‌ردوو پرۆژه یاساى درێژكردنه‌وه‌ى یاساى دژه تیرۆر و پرۆژه یاسایه‌ك بۆ نه‌هیشتنى ئه‌و یاسایه كه له‌دانیشتنى په‌رله‌مانى كوردستان خوێندنه‌وه‌ى بۆ كراوه‌و ره‌وانه‌ى لیژنه په‌یوه‌نداره‌كان گفتوگۆى ووردیان سه‌عات 10ى سه‌رله‌به‌یانى ئه‌مرۆ 28/6/2012 فه‌رسه‌ت ئه‌حمه‌د سكرتێرى په‌رله‌مانى كوردستان له‌نووسینگه‌ی تایبه‌تى خۆى له‌ته‌لاری په‌رله‌مان پێشوازى له ژماره‌یه‌ك له ده‌رچوانى كۆلێژى یاسا كرد كه به‌شدارییان له خولێكى راهێنانى ناوه‌ندى هزرى یاسایی كردبوو. مه‌به‌ستى سه‌ردانه‌كه‌یان بریتى بوو له‌نزیكه‌وه ئاگاداربوون لهكاروچالاكیهكانى په‌رله‌مانى كوردستان له‌رووى سه‌عات 10ی سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مرۆ 9/10/2009 به‌ئاماده‌بوونی فرسه‌ت ئه‌حمه‌د سكرتێری په‌رله‌مانی كوردستان پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆك وجێگرو بریارده‌ری لیژنه‌كان به‌پێی بڕگه‌ى (3) له‌مادده‌ى (39)ى هه‌مواركراو له‌په‌یڕه‌وى ناوخۆى په‌رله‌مان ژماره (1)ى ساڵى 1992 به‌رێوه‌چوو، كهئهنجامهكان به‌مشێوه‌یه: فه‌رسه‌ت ئه‌حمه‌د سكرتێری په‌رله‌مانی كوردستان داوا له‌ئه‌ندامانی په‌رله‌مانی كوردستان- خولی دووه‌م ده‌كات له‌مه‌راسیمی كردنه‌وه‌ی دانیشتنی یه‌كه‌می خولی سێهه‌می هه‌لبژاردنه‌كانی په‌رله‌مانی كوردستان له‌سه‌عات 9ی سه‌رله‌به‌یانی رۆژی پێنجشه‌ممه 20/8/2009 ئاماده‌بن سه‌عات 11ی پێشنیوه‌رۆی ئه‌مرۆ 21/4/2009 فرسه‌ت ئه‌حمه‌د سكرتێری په‌رله‌مانی كوردستان پێشوازی له‌وه‌فدێكی سۆسیال دیموكراته‌كانی سوید كرد، كه‌به‌مه‌به‌ستی ئاگاداربوون له‌مافه‌كانی مرۆڤ وپرسه‌كانی دیموكراسی سه‌ردانی هه‌رێم-یان كردووه. دواتر لهسیمینارێكدان كه‌به‌ئاماده‌بوونی لیژنه‌ی یاسایی وژماره‌یه‌ك په‌رله‌مانتاری لیژنه‌كانی دیكه‌ی له‌دیدارێكدا كه به‌ئاماده‌بوونى تارق جامباز جێگری سه‌رۆكی لیژنه‌و عبدالكریم هه‌مه‌وه‌ند بریارده‌ری لیژنه‌و په‌رله‌مانتاران كه‌ریم به‌حری و ئارام ره‌سول مامه‌ند به‌رێوه‌چوو، فه‌رسه‌ت ئه‌حمه‌د سه‌رۆكی لیژنه‌ی ده‌ستووری پرنسیپه سه‌ره‌كیه‌كانی پرۆژه‌ی ده‌ستووری هه‌رێمی كوردستانی له‌باره‌ی دیموكراتیه‌ت و مافه‌كانی مرۆڤ و مافی پێكهاته نه‌ته‌وه‌یی و ئاینییه‌كان و مافه‌كانی ئافره‌ت و سه‌ربه‌خۆی سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مرۆ 29/6/2008 فرسه‌ت ئه‌حمه‌د سكرتێرى په‌رله‌مانى كوردستان پێشوازى له‌شاندێكى رێكخراوى ئار تى ئاى ئه‌مه‌ریكى كرد. له‌دیدارێكدا كه ژماره‌یه‌ك له‌ئه‌ندامانى لیژنه‌ى یاسایى په‌رله‌مان ئاماده‌یبوون پرسى ئاماده‌كردن و جێبه‌جێ كردنى بودجه‌ى ساڵانه و ئاماده‌كردنى یاساى هه‌ڵبژاردنى پارێزگاكان گفتوگۆیان له‌سه‌ر كرا‌و پاشان تیشك سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مرۆ 14/5/2008 فه‌رسه‌ت ئه‌حمه‌د سكرتێری په‌رله‌مانی كوردستان له‌هۆلی په‌ناگیری په‌رله‌مان له‌گه‌ل قوتابی و خوێندكارانی كۆلێژی یاسا و رامیاری زانكۆی سه‌لاحه‌دین كۆبۆوه. كۆبوونه‌وه‌كه كه به‌ئاماده‌بوونی د. رۆژان دزه‌یی و سه‌بری غه‌فار ئه‌مین ئه‌ندامانی په‌رله‌مان به‌رێوه‌چوو سكرتێری په‌رله‌مان پوخته‌یه‌كی له باره‌ی كار و چالاكیه‌كانی په‌رله‌مانی كوردستان سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ 12/3/2008 له‌هۆڵی لێژنه‌ی به‌دواداچوونی مادده‌ی 140 له‌ته‌لاری په‌رله‌مان فرسه‌ت ئه‌حمه‌د سكرتێری په‌رله‌مانی كوردستان بهئامادهببونی ژماره‌یه‌ك په‌رله‌مانتار له‌گه‌ڵ وه‌فدێكی لیژنه‌ی ماف و ئازاددیهكانی ئاین له‌جیهان كۆبۆوه. له‌كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا وه‌فدی لیژنه‌ی ماف به‌بۆنه‌ی كۆچی دوایی دادوه‌ر ئه‌میر حه‌وێزی ئه‌ندامی لیژنه‌ی پێداچوونه‌وه‌ی ره‌شنووسی ده‌ستووری هه‌رێمی كوردستان، فرسه‌ت ئه‌حمه‌د سكرتێری په‌رله‌مانی كوردستان وسه‌رۆكی لیژنه‌ی پێداچوونه‌وه‌ی ره‌شنووسی ده‌ستووری هه‌رێمی كوردستان پرسه‌نامه‌یه‌كی ئاراسته‌ی بنه‌ماڵه‌و دۆستانی خوالێخۆشبووكرد. سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ 29/1/2008 فرسه‌ت ئه‌حمه‌د سكرتێری په‌رله‌مانی كوردستان له‌نووسینگه‌ی خۆی پێشوازی له‌خاتوو به‌یان سامی عبدالرحمن نوێنه‌ری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌به‌ریتانیا كرد. له‌دیدارێكدا پرسی پته‌وكردنی په‌یوه‌ندیه‌كانی نێوان به‌ریتانیا و هه‌رێمی كوردستان و رێكخستنی كاره‌كانی هاتنی شاندێكی په‌رله‌مانی . له‌دیدارێكدا كه ئارام ره‌سوڵ مامه‌ند ئه‌ندامی په‌رله‌مانی كوردستان ئاماده‌یبوو،ماده‌ی 140 ی ده‌ستوری عیراق خرایه به‌رباس و گفتوگۆ. سكرتێری په‌رله‌مانی كوردستان ئه‌وه‌ی روونكرده‌وه كه به‌پێی به‌ڵگه‌نامه و دۆكیۆمینته مێژووییه‌كان له‌نێویشیان دا راپۆرتی كۆمه‌ڵه‌ی نه‌ته‌وه‌كان له‌ساڵی 1925 ئه‌وه‌یان سه‌لماندووه كه كه‌ركوك و ئه‌و ناوچه كێشهدارانهی ماده‌ی 140
<urn:uuid:b983d6e5-1023-4399-94c4-815527122d7d>
CC-MAIN-2017-13
http://perleman.org/Default.aspx?page=articles&c=News-Secretary
2017-03-30T10:40:46Z
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2017-13/segments/1490218193716.70/warc/CC-MAIN-20170322212953-00598-ip-10-233-31-227.ec2.internal.warc.gz
ckb
0.790533
Arab
17
{"ckb_Arab_score": 0.7905330657958984, "sdh_Arab_score": 0.1935439556837082, "hac_Arab_score": 0.014577607624232769}
دیپلۆماتێکی باڵا ڕاده‌گه‌یه‌نێت تیمی پشكنه‌رانی سه‌ر به نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان که به چه‌ند ئاسه‌وارێـکی هێرشێـک که گومان ده‌کرێت به چه‌کی کیمیایی کرابێت له سوریا ده‌چوون، وا ئێسـتا په‌له له شـیکردنهوهکانیان ده‌که‌ن و هیوادارن له ماوه‌ی 2 بۆ 3 هه‌فته کاره‌که‌یان به ئه‌نجام بگه‌یه‌نن. دیپلۆماته‌که که به‌و مه‌رجه‌ی ناوی ئاشکرا نه‌کرێت قسه‌ی کرد، به ئاژانسی ئه‌سۆشیه‌تد پرێسی گوت په‌له‌کردنه‌که وه‌ها ده‌کات نزیکه‌ی هه‌فته‌یه‌ک له پـرۆسه‌ی شیکردنه‌وه‌که که‌م بکاته‌وه. ئه‌و تیمه‌ی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان له هه‌فته‌ی ڕابردوو له سوریا بوون بۆ لێکۆڵینه‌وه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی ئایه چه‌کی کیمیایی له 21 ی مانگی هه‌شت له سوریا به‌کار هاتبوو یان نا. ئه‌گه‌ر به‌کاریش هاتبوو چ جۆرێک بووه. به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئۆباما به‌رده‌وامه له فشارخستنه سه‌ر کۆنگرێس بۆ ئه‌وه‌ی کردارێکی له‌شکریی ئه‌مه‌ریکا دژ به ڕژێمی به‌شار ئه‌سه‌د په‌سه‌ند بکات.
<urn:uuid:23d6d065-b55c-432a-b9a4-2e26704ac649>
CC-MAIN-2017-13
http://www.dengiamerika.com/a/1743267.html
2017-03-30T10:59:25Z
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2017-13/segments/1490218193716.70/warc/CC-MAIN-20170322212953-00598-ip-10-233-31-227.ec2.internal.warc.gz
ckb
0.999752
Arab
12
{"ckb_Arab_score": 0.9997517466545105}
ڕۆژنامەی باس بڵاویکردەوە " مه‌لا یاسین مه‌حمودی " سەرمایەدار " له‌نێو پرۆژه‌ی پێدانی كه‌رتی ئاووە بە كۆمپانیاكانی كه‌رتی تایبه‌ت لەلایەن حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ، بەپێی زانیاریەکان یەکێک لە کۆمپانیاکانی گروپی بەڕێز لە ئێستادا کاری بەستن و دانا و فرۆشتنی پێوەری ئاوی ماڵان دەکات لە ناوچەی سلێمانی و گەرمیان و هەلەبجە و ڕاپەڕین . مه‌لا یاسین ڕاگەیاندووە ، به‌م پڕۆژه‌یه 300 ملیار دیناری ساڵانه بۆ حكوومه‌ت له پاره‌ی ئاو كۆ ده‌كرێته‌وه و ئێستا ساڵانه 30 ملیار دینار داهاتی ئاوه و به‌ته‌واویش كۆ ناكرێته‌وه، به‌ڵام به جێبه‌جێكردنی ئه‌م پرۆژه‌یه داهاته‌كه ده‌بێته 300 ملیار دینار، به‌شێك له‌و پاره‌یه‌ی كۆمپانیاكان كۆی ده‌كه‌نه‌وه بۆ كۆمپانیاكان ده‌بێت و به‌شه‌كه‌ی تریشی دهیگهرێتهوه بۆ گه‌نجینه‌ی حكوومه‌ت
<urn:uuid:1a95d8f1-d220-4df3-b3f3-ea7458c0903c>
CC-MAIN-2017-17
http://aburinews.com/?p=4192
2017-04-23T09:54:28Z
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2017-17/segments/1492917118519.29/warc/CC-MAIN-20170423031158-00427-ip-10-145-167-34.ec2.internal.warc.gz
ckb
0.798924
Arab
12
{"ckb_Arab_score": 0.7989239692687988, "sdh_Arab_score": 0.19133251905441284}
ئه‌تڵه‌تیكۆ له‌سه‌ر ئه‌نجامه خراپه‌كانی به‌رده‌وامه له خولی ئیسپانیدا و سێ خاڵی دیكه له ریاڵ مه‌درید و به‌رشه‌لۆنه دوور كه‌وته‌وه دوای شكستی به‌رامبه‌ر به یانه‌ی ڤیاریاڵ. له كۆتا یاری هه‌فته‌ی 15ی خولی ئیسپانیدا یانه‌ی ئه‌تڵه‌تیكۆ مه‌دریدی كه له سێ وه‌رزی پێشوودا جارێك نازناوه‌كه‌ی بهدهستهتێناوه و دوو جاری دیكه‌ش ركابه‌ر بووه، بووه میوانی یانه‌ی ڤیاریاڵ. یانه‌ی ڤیاریاڵ له گێمی یه‌كه‌مدا به دوو گۆڵی بێبه‌رامبه‌ر له ڕێی تریگۆرۆس له خوله‌كی 28 و دۆس سانتۆس پێشكه‌وت، له گێمی دووه‌میشدا و له كۆتا خوله‌كه‌كانی یاریه‌كه‌دا رۆبێرتۆ سۆریانۆ بۆ سێهه‌مجار گۆڵی ئهتڵهتیكۆی هه‌ژاند و یاریه‌كه به‌و جۆره به سێ گۆڵی بێبه‌رامبه‌ر له به‌رژه‌وه‌ندی ڤیاریاڵ كۆتایی پێهات. به‌و شكسته ئه‌تڵه‌تیكۆ ئێستا خاوه‌نی 25 خاڵه و 12 خاڵ له دوای ریاڵ مه‌دریدی پێشه‌نگ و شه‌ش خاڵ له دوای به‌رشه‌لۆنه‌ی دووه‌مه‌وه‌یه، له به‌رامبه‌ردا ڤیاریاڵ چووه پله‌ی چواره‌م به كۆكردنه‌وه‌ی 26 خاڵ 429 جار خوێندراوەتەوە 13/12/2016
<urn:uuid:594ff06d-62cf-4266-8572-0a65e83eab1f>
CC-MAIN-2017-17
http://payam.tv/drejey-hewal.aspx?id=15021&LinkID=4
2017-04-24T11:15:49Z
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2017-17/segments/1492917119356.19/warc/CC-MAIN-20170423031159-00016-ip-10-145-167-34.ec2.internal.warc.gz
ckb
0.995746
Arab
3
{"ckb_Arab_score": 0.9957455396652222}
یه‌كێكه له كێشه‌كانى به‌كارهێنه‌رانى سیسته‌مى ئای ئۆ ئێس ئه‌وه‌یه كه راسته‌وخۆ نازانن قه‌باره‌ى ئه‌و وێنانه‌ى گرتویانه یان ئه‌و ڤیدیۆییانهى تۆماریان كردوه چه‌نده. لهبهباتى فێركارى ئه‌مجاره‌ماندا ، چۆنیەتی زانینی قەبارەی ئەو وێنە و ڤیدیۆیانەی كە لە ئامێرەكەمان هەیە بۆتان روون ده‌كه‌ینه‌وه ،وەك ئەزانین ئەم خزمەت گوزاریە لە خودی ئامێرەكانی كۆمپانیای ئەپڵ بەردەست نیە ، بەڵام لە ڕێگەی ئەم ئەپڵیكەیشنەوە ئەتوانیت قەبارەی وێنە و ڤیدیۆكانت بزانیت. ئه‌پڵیكه‌یشنى Photo-Info ئه‌م كاره‌ت بۆ ده‌كات و ده‌توانیت له ئه‌پ ستۆر به شێوه‌ى خۆرایى دایبگریت . ئاماده‌كردنى :Mhamad Slimany
<urn:uuid:54c2cdb9-307a-4039-9383-1fc0b13a2be9>
CC-MAIN-2017-17
http://techeye.org/browse/18250
2017-04-29T02:10:11Z
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2017-17/segments/1492917123172.42/warc/CC-MAIN-20170423031203-00139-ip-10-145-167-34.ec2.internal.warc.gz
ckb
0.98669
Arab
18
{"ckb_Arab_score": 0.9866895079612732, "sdh_Arab_score": 0.010289674624800682}
دادگایه‌کی میسری 529ئه‌ندامی ئه‌خوان ئهلمسلمین به سزای له سێداره‌دان حوکم دا به تۆمه‌ته‌کانی بریتن له کوشتنی کارمه‌ندێکی پولیس و هیڕشکردنه سه‌ر بنکه‌یه‌کی پولیس و کرده‌وه‌کانی په‌یوه‌ندی به نانه‌وه‌ی توندوتیژییه‌وه هه‌یه. دادگای منیا که 200 کیلومیتر له باشوری قاهیره‌وه دووره، له ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه ئه‌و بڕیاره‌ی ده‌رکرد له میانه‌ی دادگاییکردنێك که له ڕۆژی شه‌ممه‌وه ده‌ستیپێکردووه. هه‌رچه‌ندێکه ئه‌وانه‌ی ئه‌و حوکمه دراون ده‌توانن داوای پێداچوونه‌وه بکه‌ن. جێی باسه زیا له 100 که‌س له‌و حوکمدراوانه له به‌ندینخانه‌دان به‌ڵام ئه‌وانه‌ی دیکه‌یان بێ ئاماده‌بوونیان حوکمدران. دادگاکه هه‌روه‌ها 16 که‌سی بێ تاوان له‌و تومه‌تانه ده‌رکرد. ئه‌و تۆمه‌تانه په‌یوه‌ندی به شهڕۆپێکدادانهکهی مانگه‌ی 8 ی ڕابردوو له منیاوه هه‌یه ئه‌وه‌ی توندوتیژی له وڵاته پره‌ی سه‌ند دوای ئه‌وه‌ی هێزه‌کانی ئاسایش هه‌ڵیانکوتایه سه‌ر کامپه‌کانی خۆپیشانده‌رانی ئه‌خوان ئهلمسلمین که بۆه مایه‌ی کوشتنی به‌سه‌ده‌ها که‌س.
<urn:uuid:f94de76d-4184-4a70-860d-cffcbef95c3d>
CC-MAIN-2017-17
http://www.dengiamerika.com/a/1878203.html
2017-04-23T13:59:24Z
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2017-17/segments/1492917118707.23/warc/CC-MAIN-20170423031158-00613-ip-10-145-167-34.ec2.internal.warc.gz
ckb
0.998731
Arab
8
{"ckb_Arab_score": 0.9987313151359558}
گوته‌بێژێـکی ته‌ندروسـتی میسر گوتی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه به لایه‌نی که‌م 42 که‌س کوژراون و 300 که‌سیش برینداربوون له میانه‌ی پـێـکدادانی نێوان لایه‌نگرانی محه‌مه‌د مورسی سه‌رۆکی له‌کار لابراو و هێزه‌کانی ئاسایش له به‌رده‌م یانه‌ی ئه‌فسه‌رانی پاسه‌وانانی کۆماری له قاهیره‌ی پایته‌خت. ته‌له‌فیزیۆنی فه‌رمی ده‌وڵه‌تی میسر به‌یانـنامه‌یه‌کی له‌شـکری له‌م باره‌یه‌وه ڕاگه‌یاند، ده‌ڵێت کۆمه‌ڵێـکی تێرۆرستی چه‌کدار به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ هه‌وڵیان دابوو خۆیان بکه‌ن به نێو یانه‌ی ئه‌فسه‌رانی کۆماری و له ئاکامدا ئه‌فسه‌رێـک کوژراوه و 40 که‌سی دیکه برینداربوون. هه‌روه‌ها له به‌یانـنامه‌که‌دا هاتووه هێزه‌کانی ئاسایش 200 که‌سیان به بڕێـکی زۆری چه‌ک و ته‌قه‌مه‌نی ده‌سـتگیرکردووه. له لایه‌کی دیکه‌وه وه‌زاره‌تی ناوخۆی میسر ده‌ڵێت ئه‌فسه‌رێـکی پـۆلیس و پـۆلیسێـکیش له میانه‌ی پـێـکدادانهکاندا کوژراون. به‌ڵام کۆمه‌ڵی ئیخوان ئه‌لموسلیمینی لایه‌نگری مورسی ده‌ڵێت هێزه‌کانی له‌شـکر 53 که‌سیان له پـشـتیوانانی مورسی کوشتووه و منداڵیشیان له نێودایه. پاشان کۆمه‌ڵه‌که له‌سه‌ر فه‌یسبوکی پارته‌که‌ی (پارتی دادپه‌روه‌ری و ئازادی) ، داوای له خه‌ڵـکی کردووه ڕاپه‌ڕن و نووسیویه‌تی " ئه‌ی گه‌لی مه‌زنی میسر ڕاپه‌ڕن له دژی ئه‌وانه‌ی ده‌یانه‌وێت شۆڕشه‌که‌تان به تانک و زرێـپۆش بدزن." هاوکات محه‌مه‌د ئه‌لبه‌رادعی سه‌رۆکی پارتی ده‌سـتور و نوێنه‌ری به‌ره‌ی ڕزگارکردنی میسر له‌سه‌ر تویته‌ره‌که‌ی خۆی سه‌رزه‌نشتی ئه‌و توندوتیژیانه‌ی کرد و داوای لێـکۆڵینه‌وه‌یه‌کی به په‌له و ئاشکرا ده‌کات.
<urn:uuid:dc4e3e78-775f-49ec-a17f-54791ff84f4e>
CC-MAIN-2017-17
http://www.dengiamerika.com/a/1697070.html
2017-04-25T14:38:42Z
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2017-17/segments/1492917120461.7/warc/CC-MAIN-20170423031200-00438-ip-10-145-167-34.ec2.internal.warc.gz
ckb
0.998234
Arab
12
{"ckb_Arab_score": 0.99823397397995}
كارلۆ ئەنشیلۆتی ئیتاڵی راهێنەری یانەی بایرن میونخی ئەڵمانی دووپاتیكردەوە، كە یاریزانەكەی بواتینگ لەناوەڕاستی هێڵی بەرگری بەهۆی پێكانەوە لەیاریكردن دووركەوتەوە، بەم هۆیەوەش كێشەكانی هێڵی بەرگری یانەی ئەڵمانی زیاتر قوڵ دەبنەوە، لەكاتێكدا ماتیس هۆمڵز بەهۆی پێكانی گۆزنگی یاری ناكات، هۆمڵز لە گەڕی چوونی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا كە بەرامبەر یانەی ریال مەدرید بە 2-1گۆڵ دۆڕا، كە لەجێگای ئەو مارتینێز یاری كرد و كە لەسەرەتای گێمی دووەم بەكارتی سوور كرایە دەرەوە، كە ئەویش بەهۆی ئەم كارتەوە لەیاری داهاتوویان كە بڕیارە لە سێ شەممەی داهاتوو لە سانتیاگۆ برنابیۆ ئەنجامی بدەن یاری ناكات. ئەنشیلۆتی دەڵێت: مەزندە دەكەم بواتینگ بەر لە یاری سێ شەممە بگەڕێتەوە، هەروەها هیواخوازە هۆمڵزیش بۆ ئەم یارییە ئامادە بێت. لەلایەكی دیكەوە رۆبێرت لیڤاندۆڤیسی لەیاری شەممەی رابردوو بەهۆی سزاوە بەشداری نەكرد، بەڵام چاوەڕێ دەكرێت بۆ یارییەكەی سێ شەممە بەرامبەر ریال مەدرید بەتەواوی ئامادە بێت.
<urn:uuid:8175e2f6-bdeb-4b74-8ae2-3ac82db184e3>
CC-MAIN-2017-17
http://xebat.net/detail_articals.php?id=42099&z=9&l=1
2017-04-23T13:42:30Z
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2017-17/segments/1492917118707.23/warc/CC-MAIN-20170423031158-00134-ip-10-145-167-34.ec2.internal.warc.gz
ckb
0.836065
Arab
1
{"ckb_Arab_score": 0.8360649347305298, "sdh_Arab_score": 0.0879109799861908, "hac_Arab_score": 0.07595785707235336}
لە ميانى ياريەكانى هەفتەى چوارەمى خولى پلەيەكى ئسپانى ناسراو بە لاليگا يانەى رياڵ مەدريد بوە ميوانى يانەى ئسپانيۆل و بەبێ دوو لە ئەستێرەكانى توانى بە ئەنجامى دوو گۆڵى بێبەرامبەر ياريەكە بباتەوە. يارى هەفتەى چوارەمى رياڵ مەدريد لە خولى ئسپانى بەبێ هەريەكە لە بەيل و رۆناڵدۆ بەرێوە چوو, بەڵام ئەمە نەبوە رێگر لەبەردەم سەركەوتنەكانى يانە مەلەكيەكە. لە گێمى يەكەمى ياريەكەدا بە دياريكراوى لە خولەكەكانى كۆتايى گۆڵ دروستكەرى كۆلۆمبى جەيمس رۆدريگز توانى رياڵ مەدريد بكاتە خاوەنى گۆڵێك. لە گێمى دووەميشدا كەريم بنزيمەى فەرەنسى و هێرشبەرى شاهانە توانى گۆڵى دووەم لە خولەكى ٧١ تۆمار بكات, تا كۆتايى ياريەكە ئەنجام بە دوو گۆڵ لە سودى رياڵ مەدريد بوو. هەريەكە لە جەيمس رۆدريگز و كەريم بنزيمە يەكەم گۆڵى خۆيان لەم وەرزەى لاليگادا تۆماركرد, هەروەها زينەدين زيدانى فەرەنسى بەم بردنەوەيە كە بردنەوەى ژمارە ١٦ بوو لەسەريەك, توانى ژمارەكەى گوارديۆلا بشكێنێت كە بەهەمان شێوە ١٦ يارى دووچارى شكست نەهاتبوو. لە ئێستادا ريال مەدريد لە كۆى چوار يارى خاوەنى ١٢ خاڵە و پێشەنگى خولى ئسپانى گرتوە, لە بەرامبەريشدا يانەى ئسپانيۆل بە ٢ خاڵەوە لە ريزبەندى ١٦ يەمدايە. ڤيديۆ/
<urn:uuid:aed32682-f096-42d1-ad14-c5cfa4f21812>
CC-MAIN-2017-17
http://www.kurdsport.net/sport/4740
2017-04-26T13:47:58Z
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2017-17/segments/1492917121355.9/warc/CC-MAIN-20170423031201-00195-ip-10-145-167-34.ec2.internal.warc.gz
ckb
0.911156
Arab
8
{"ckb_Arab_score": 0.9111559391021729, "sdh_Arab_score": 0.059112049639225006, "hac_Arab_score": 0.017583264037966728, "uig_Arab_score": 0.011399281211197376}
ڕۆژنیوز – ناوەندی هەواڵەکان لە ژێر دروشمی (جوانترکردنی شاخی گۆیژە بەدرەختی بەڕوو)، دەستەی شاخڕەوی قەیوان هەڵمەتێک ئەنجامدەدات بۆ سەوزکردنی شاخی گۆیژە بەداری بەڕوو. دەستەی شاخڕەوی قەیوان، لە ڕاگەیەندراوێکدا، کە وێنەیەکی بۆ ڕۆژنیوز نێردراوە، کاتی ئەنجامدانی هەڵمەتێکی بۆ سەوزکردنی شاخی گۆیژە لە شاری سلێمانی ڕاگەیاند. لە ڕاگەیەنداروەکەدا هاتووە، کە لە ژێر دروشمی (جوانترکردنی شاخی گۆیژە بەدرەختی بەڕوو)، دەستەکەیان هەڵمەتێک ئەنجامدەدات بۆ سەوزکردنی شاخی گۆیژە بەداری بەڕوو بەمەبەستی بەخشینەوەی هەناسەیەکی نوێ بە شار و فڕێدانی بەرگی ڕەش و هەڵقرچاوی دارسنۆبەرە سوتاوەکانی گۆیژە بە لەدایک بوونی هەزارەها نەمامی داربەڕوو لە شوێنیان. لە ڕاگەیەندراوەکەدا کاتی ئەنجامدانی هەڵمەتەکە، دەستنیشانکراوە و هاتووە:" ڕۆژی هەینی کاتژمێر ٧:٠٠ سەرلەبەیانی لە سەر شەقامی بازنەیی مەلیک مەحمود ١٠٠ سەد مەتر پێش ئوتێل تایتانیک لەنزیک چاڤی لاند کۆدەبینەوە و کاتژمێر ٧:٢٠ بەڕێدەکەوین بۆ ناوچەی دیاری کراو لەسەر چیاکە بەمەبەستی دەستپێکردنی هەڵمەتەکە". هەروەها هاتووە:"ئەم کارە پیرۆزەش بە سپۆنسەری و هاوکاری ( کۆڕەک تیلیکۆم، گروپی کۆمپانیاکانی نەجمەدین/دانیاستی ، نەمامگەی گاردینیا) وە بە سەرپەرشتی بەڕێوەبەرایەتی پاوان و دارستانی سلێمانی و فەرمانبەرانی بەشی ڕێنمایی کشتوکاڵی شارباژێڕ ئەنجامدەدرێت، ئێوەی هاوڵاتیانی ئازیزیش دەتوانن بەشداری بکەن و هەڵمەتەکە گەورەتر و جوانتر بکەن وە بەشداریتان خزمەتێکی گەورەیە بە گۆیژە و شاری سلێمانی". دەستەی شاخڕەوی قەیوان، دەشڵێت:"لە کەشێکی سەیرانی و هاوڕێیانەدا بەدەم ماندوێتی کارەوە لە شاخی گۆیژە دەستەکەمان خوانی نیوەڕۆ بۆ هاوڕێیانی بەشدار بوو ئامادەدەکات، وە سەرجەم پێداویستیەکانی هەڵمەتەکە لەتەواوی کەل و پەلەکان ئامادەکراوە". دەستەکە ئەوەش دەخاتە ڕوو:"ئەم هەڵمەتە بەچەند قۆناغێک جێبەجێ دەکرێت ( قۆناغی ڕواندن و چاودێری کردن و ئاودان لەوەرزە وشکەکاندا تا گەورە بوونی دارەکان)". لە کۆتایی ڕاگەیەندراوەکەشدا، داوا لەو کەسانە دەکات، کە دەیانەوێت بەشداری لەو هەڵمەتەدا بکەن لە رێگای پەیجی دەستەی شاخڕەوی قەیوان Dastay Shaxrawy Qaiwan ەوە لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبوک ئاگاداری‌یان بکەنەوە. ش.ف
<urn:uuid:f55833f6-f7b0-4aaa-9c60-5de747734ab4>
CC-MAIN-2017-17
http://rojnews.net/haber/11251/haber/11244/.html
2017-04-29T13:15:13Z
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2017-17/segments/1492917123491.79/warc/CC-MAIN-20170423031203-00256-ip-10-145-167-34.ec2.internal.warc.gz
ckb
0.792126
Arab
170
{"ckb_Arab_score": 0.7921264171600342, "hac_Arab_score": 0.1342373788356781, "sdh_Arab_score": 0.07357457280158997}
له بڕیاری ڕۆژی 26 ی مانگی 11 ی ئه‌م ساڵ ده‌سته‌ی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی ئاژانسی نێو نه‌ته‌وه‌یی ووزه‌ی ئه‌تومی سه‌رپوش له سه‌ردانان سه‌باره‌ت به په‌ره‌پێدانی كرداره ناوكییه‌كانی ئێرانی بۆ ماوه‌ی 18 ساڵان به كارێكی نا په‌سه‌ند و جێگای داخ زانی. پرۆگرامی ئێران لێكۆلینه‌وه له سه‌ر زاخ كردنی یۆرانیۆم و سه‌ر له‌نوێ وه پرۆسه خستنه‌وه‌ی پلۆتۆنیۆمیش ده‌گرێته‌وه، یانی ئه‌و تكنولوژیانهی كه ده‌توانن ئه‌و كه‌ره‌ستانه‌ی لێ ساز بكرێ كه بو به‌رهه‌مهێنانی چه‌كه ناوكی یه‌كانی پێویستن. بۆ گوێ گرتن له ته‌واوی ئه‌م سه‌رگوتاره، ده‌توانیت له‌م فایله ده‌نگییه‌ی لای به‌شی سه‌ره‌وه‌ی ئه‌م لاپه‌ڕه بده‌یت. وه ئه‌م گوتاره بیر و بۆچوونی حكومه‌تی ووڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكایه.
<urn:uuid:e7a38c41-cf9b-44c4-bc88-1c2faee20ede>
CC-MAIN-2017-17
http://www.dengiamerika.com/a/a-58-a-2003-12-08-6-1-89149702/940920.html
2017-04-27T05:25:36Z
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2017-17/segments/1492917121869.65/warc/CC-MAIN-20170423031201-00020-ip-10-145-167-34.ec2.internal.warc.gz
ckb
0.998531
Arab
17
{"ckb_Arab_score": 0.9985305666923523}
ده‌ستپـێشـخه‌ری ئوسامه نوجه‌یفی سه‌رۆکی په‌رله‌مانی عێراق بۆ چاره‌سه‌رکردنی بارگرژی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا به تایبه‌ت له باره‌ی که‌رکوک و کێشه‌کانی ئه‌م دوایـیه‌ی ناوچه‌ی توزخورماتوو له دیدوبۆچوونی خودی نوجه‌یفیدا هه‌وڵ و ده‌رئه‌نجامه‌کانی گفتوگۆی له‌گه‌ڵ بارزانی و مالیکیدا به‌رهه‌مداربووه و که‌شێـکی ئیجابی ڕه‌خساندووه، به‌ڵام له ڕووی کرداریـیهوه هێشـتا پاشه‌کشێی سه‌ربازی هێزه‌کانی پـێشـمه‌رگه و سوپای عێراق له ناوچه کێشه له‌سه‌ره‌کان، ئه‌رێنی ئه‌م لێـدوانانه‌ی سه‌رۆکی په‌رله‌مانی نیشـان نه‌داوه، پاش ئه‌وه‌ی که له هه‌ولێر گه‌ڕایه‌وه و هه‌ڵوێسته‌کانی بارزانی گه‌یانده مالیکی. له‌م سهروبهندهشـدا پـێشـبڕکێی لایه‌نه‌کان بۆ نێوانکاری کێشه‌کانی نێوان هه‌رێمی کوردسـتان و حکومه‌تی فیدراڵی چه‌ند ئاڕاسته‌یه‌کی وه‌رگرتووه که به شێوه‌یه‌ک خوێنده‌وه‌یان بۆ ده‌کرێت له درێژه‌ی ڕاپـۆرته‌که‌ی گۆران تۆفیق په‌یامنێری ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا له به‌غدادایه.
<urn:uuid:25ea9cd4-3c24-45c0-b4f0-5069b243db4d>
CC-MAIN-2017-17
http://www.dengiamerika.com/a/1552245.html
2017-04-28T18:07:19Z
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2017-17/segments/1492917123046.75/warc/CC-MAIN-20170423031203-00205-ip-10-145-167-34.ec2.internal.warc.gz
ckb
0.994716
Arab
19
{"ckb_Arab_score": 0.9947155117988586}
ڕه‌حیمی ڕه‌شیدی ئه‌ندامی فدراسـیۆنی نێونه‌ته‌وه‌یی ڕۆژنامه‌وانان له گفتوگۆیه‌کدا له‌گه‌ڵ هاوکارمان به‌ڵێن سـاڵح ده‌ڵێت کاربه‌ده‌سـتانی ئێران هه‌رگیز ده‌ست له به‌رنامه‌ی ناوه‌کی هه‌ڵـناگرن، وه ئه‌مه‌ش فاکته‌رێـکی سه‌ره‌کیـیه له په‌یوه‌ندیـیه‌کانی نێوان تاران و واشـنتن. ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی گفتوگۆكه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 5:45 خوله‌كه.
<urn:uuid:cadb58a0-952e-4e53-8398-6a709764a3f2>
CC-MAIN-2017-17
http://www.dengiamerika.com/a/a-58-2009-04-05-voa5-89233032/954933.html
2017-04-30T18:51:38Z
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2017-17/segments/1492917125841.92/warc/CC-MAIN-20170423031205-00030-ip-10-145-167-34.ec2.internal.warc.gz
ckb
0.998736
Arab
8
{"ckb_Arab_score": 0.9987360835075378}
سه‌رۆك بوش ده‌ڵێت هه‌ڵـبژاردنی په‌رله‌مانی پاكسـتان سه‌ركه‌وتنێـكه له شه‌ڕ دژ تێرۆریزم و هیواداره حكومه‌تی نوێ درێژ به هاوپه‌یمانێـتی پاكستان له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا بدات. سه‌رۆك بوش له كۆنفرانسێـكی ڕۆژنامه‌وانی له غانا وه‌ڵامی پـرسـیاری په‌یامنێرێـكی داوه و گوتی سه‌ره‌ڕای شـكستهێنانی پارتی سه‌رۆك په‌روێز موشـه‌ڕه‌ف له هه‌ڵـبژاردنه‌كانی دووشه‌ممه، ئه‌و پـێزانینی بۆ ئه‌و ڕاسـتیـیه هه‌یه كه به‌ڕێز موشـه‌ڕه‌ف ئه‌وه‌ی پـێویست بوو كردی، واته باری ته‌نگه‌تاوی له‌سه‌ر پاكسـتان هه‌ڵـگرت و هه‌ڵـبژاردنی ئازاد به‌ڕێوه‌چوون. به‌ڕێز بوش گوتیشی پاكسـتان و ئه‌مریكا به‌رژه‌وه‌ندی هاوبه‌شـیان هه‌یه له ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌یان دژ به توندڕه‌وانی توندوتیژكار. پـێشـترێـكی ڕۆژی چوارشه‌ممه سه‌رۆك په‌روێز موشـه‌ڕه‌ف له وتارێـكی بڵاوكراوه‌دا گوتی نیازی ده‌ست له‌كاركێشـانه‌وه‌ی نیـیه سه‌ره‌ڕای سه‌ركه‌وتنی پارتیـیه‌كانی ئۆپـۆزیسـیۆن له هه‌ڵـبژاردنی دووشه‌ممه كه به ڕای چاودێران یارمه‌تیـیه بۆ گواستنه‌وه‌ی پاكسـتان له ده‌سه‌ڵاتی له‌شـكری بۆ حكومه‌تێـكی مه‌ده‌نی. به‌ڕێز موشـه‌ڕه‌ف به ڕۆژنامه‌ی واڵ ستریت جۆرناڵیشی گوت به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیـیه‌كه‌ی ده‌بێت به شـێوه‌یه‌ك هه‌نگاو به‌ره‌و پـێشـه‌وه بنێت حكومه‌تێـكی دیموكراتیـكی سه‌قامگیر له پاكسـتان بنیادبنرێت. سه‌باره‌ت به تێبینیـیهكانی سه‌رۆك بوش له‌سه‌ر هه‌ڵبژاردنه‌كانی پاكسـتاندا په‌یامنێری ده‌نگی ئه‌مریكا سكه‌ت سـتێرنز له ئهكرای پایته‌ختی غاناوه ڕاپـۆرتی ناردووه و هاوكارانمان خه‌ڵه‌فی زێباری و جانی دیلان به كوردی ئاماده‌یان كردووه و ده‌توانن گوێبیسـتی بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیه‌ی سه‌ره‌وه، ماوه‌كه‌ی 2:33 خوله‌كه.
<urn:uuid:18be2dbd-d20b-414c-8830-dbb69fd95818>
CC-MAIN-2017-17
http://www.dengiamerika.com/a/a-58-2008-02-20-voa3-89211757/950777.html
2017-04-26T06:08:07Z
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2017-17/segments/1492917121165.73/warc/CC-MAIN-20170423031201-00262-ip-10-145-167-34.ec2.internal.warc.gz
ckb
0.979373
Arab
9
{"ckb_Arab_score": 0.9793733954429626, "sdh_Arab_score": 0.01718081347644329}
ساڵه‌هایه تورکیا له‌به‌رامبه‌ر کێشه‌ی کوردا ڕێبازێکی له‌به‌ر گرتوه که سه‌رکه‌وتوانه نه‌بوه و پێ نه‌کراوه چۆک به بزوتنه‌وه‌که بهێنی، له پێشدا ئه‌گه‌ر هۆیه‌کان به هۆی له‌شکه‌ره‌وه بوه ئه‌مرۆ به ناو گوایه حکومه‌تێکی سڤیل له‌سه‌ر کاردایه و ئاکه‌په فه‌رمانڕه‌وایی ده‌کات، به‌ڵام زۆر که‌سان جیاوازیه‌ک له بۆچونه‌کانی ئه‌رته‌ش و ئاکه‌په و ئه‌ردوگان به دی ناکه‌ن. عومه‌ر پاچاڵ یه‌کێک له چالاکانی پارتی ئاشتی و دیموکراسی له ئه‌مریکا له هه‌ڤپه‌یڤینێکدا له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مریکا ده‌ڵێت حکومه‌تی ئه‌ردوگان و ئاکه‌په له ساڵی 2008 ووتیان ئه‌م کێشه، کێشه‌ی ئێمه‌یه و ده‌بێت چاره ڕێگایه‌ک بۆی بدوزینه‌وه به‌ڵام ئێستاکه ده‌یانه‌وی گه‌لی کورد هه‌مو بخه‌نه زیندان پاشان له‌گه‌ڵ کێشه‌که‌دا سه‌ودا بکه‌ن، ئه‌و ده‌ڵێت ئێستاکه هه‌فت هه‌زار کورد له زیندان هه‌یه و بگره له نێوانیاندا که‌سانی ڕۆشنبیرو مامۆستای زانکۆش. . ده‌توانن له ڕێی کلیککردنی ئه‌و فایله ده‌نگیه‌ی سه‌روه‌ی ده‌سته چه‌پ گوێبیستی ته‌واوی گفت و گۆکه بن که ماوه‌که‌ی10:21 خوله‌که.
<urn:uuid:9af7bca1-84c4-4e3f-a7d7-47b0d529b753>
CC-MAIN-2017-17
http://www.dengiamerika.com/a/omer-03nov11-133135873/976714.html
2017-04-26T06:13:56Z
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2017-17/segments/1492917121165.73/warc/CC-MAIN-20170423031201-00262-ip-10-145-167-34.ec2.internal.warc.gz
ckb
0.998278
Arab
13
{"ckb_Arab_score": 0.998278021812439}
كورده‌كانی هه‌رێمی كوردستان به په‌رۆشن بۆ به‌شدار بوون له هه‌ڵبژاردنه‌كانی نیشتمانی ئه‌م كۆتایی مانگه‌دا. له هه‌رێمی كوردستان ژیان ئاساییه، هه‌رچه‌ندێكه كه ئاسایش ئه‌وه‌نده توند نیه. خه‌ڵكی له باكوری عێراق كاری زۆریان كردووه بۆ ئه‌وه‌ێ سه‌ركه‌وتن به ده‌ست بهێنن و پاشه‌ڕۆژی خۆیان دیاری بكه‌ن. ئێستاكه هه‌لێكی مێژوویان له‌به‌رده‌ستدایه بۆ به‌شداریكردن له حكومه‌تی نوێی دیموكراسیدا. په‌یامنیری ده‌نگی ئه‌مه‌ریكا جێفری یۆنگ سه‌ردانی شاری هه‌ولێری كردووه و له‌وێ چاودێری ئاماده‌كارییه‌كانی هه‌ڵبژاردن له لایه‌ن دانیشتوانی ئه‌و شاره‌وه ده‌كات. بۆ گوێگرتن له ته‌واوی ڕاپۆرته‌كه كلیكی ئه‌و ئۆدیۆ فایله‌ی لای سه‌ره‌وه‌ی ئه‌م لاپه‌ڕه‌یه بكه.
<urn:uuid:60c16b0d-1621-4712-9370-f6a76ddbeb0a>
CC-MAIN-2017-17
http://www.dengiamerika.com/a/a-58-a-2005-01-28-3-1-89173137/944169.html
2017-04-23T19:34:33Z
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2017-17/segments/1492917118743.41/warc/CC-MAIN-20170423031158-00193-ip-10-145-167-34.ec2.internal.warc.gz
ckb
0.988075
Arab
10
{"ckb_Arab_score": 0.9880754351615906, "sdh_Arab_score": 0.01175920944660902}
شانده به‌شداره‌کانی کۆمه‌ڵه‌ی نیشتیمانی نه‌ریتی له ئه‌فغانستان پشتیوانی بێ مه‌رجی خۆیان بۆ دامه‌زراندنی هاریکاری ستراتیژی درێژخایه‌نیان له‌گه‌ڵ وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا په‌سه‌ندکرد. به‌رپرسان ده‌ڵێن هاریکاری بێ مه‌رج باس له مامه‌ڵه‌کردن له‌گه‌ڵ پێداویستیه ئاسایشیـیه‌کان له ئه‌فغانستان و بوونی هێزی ئه‌مه‌ریکا له‌و وڵاته‌دا هه‌تا کۆتایی ساڵی 2014 ده‌کات. سه‌رۆکی ئه‌فغانستان حامد کارزایی سه‌ره‌تای هه‌فته‌ی ڕابردوو له ده‌سپێکی (لۆیه جرگه) یاخوود ئه‌نجوومه‌نی باڵا ، که 4 ڕۆژ ده‌خایه‌نێت گوتی له‌و ڕێکه‌وتنه‌ی له‌گه‌ڵ وڵاته یه‌کگرتووه‌کان ده‌کرێت ، وڵاته‌که‌ی ده‌یه‌وێت سه‌روه‌ری به‌ده‌ستبهێنێت و کۆتایی به هێرشه‌کانی که شه‌وانه ئه‌نجامده‌درێن بهێنرێت. زیاتر له 130 هه‌زار سه‌ربازی بیانی له ئه‌فغانستانن وه‌ک به‌شێك له هێزی هاوپه‌یمانان به ڕابه‌رایه‌تی ناتۆ. زۆربه‌یان سه‌ربازی وڵاته یه‌کگرتووه‌کان ئه‌مه‌ریکان . وا بڕیاره هه‌موو هێزه جه‌نگیـیه‌کانی نێوده‌وڵه‌تی له کۆتایی ساڵی 2014 دا ئه‌و وڵاته جێبهێڵن. هه‌ندێ شیکه‌ره‌وه ده‌ڵین گه‌نده‌ڵی حکومه‌ت له‌گه‌ڵ ناکارامه‌یی کارمه‌ندان و ناڕێکی به‌ڕێوبردن ، له به‌رامبه‌ر ئاوه‌دانکردنه‌وه‌دا ڕێگره و هۆکاریشه بۆ نه‌بوونی ئاسایش له وڵاته‌که‌دا.
<urn:uuid:4383c114-283e-436f-9ec4-c974a1096db8>
CC-MAIN-2017-17
http://www.dengiamerika.com/a/afghanistan-jirga-19nov11-134172538/977260.html
2017-04-26T19:27:17Z
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2017-17/segments/1492917121644.94/warc/CC-MAIN-20170423031201-00254-ip-10-145-167-34.ec2.internal.warc.gz
ckb
0.997424
Arab
13
{"ckb_Arab_score": 0.9974237084388733}
لەشکری ئەمەریکا پەیمانی داوە لێکۆڵینەوە بکات سەبارەت بەو ڕاپۆرتانەی دەڵێن بە هێرشێکی ئاسمانی لە باکوری سوریا کە ئامانجی ئەندامانی قاعیدە بووە خەڵکی سیڤیل کوژرابن. وتەبێژی فەرماندەیەتی ناوەندی ئەمەریکا کۆلۆنێل جۆن تۆماس ئەمڕۆ هەینی ڕەتیکردەوە هێرشە ئاسمانییەکە ئامانجی مزگەوتێک بووبێت کە وەکو ڕوانگەی سوریا بۆ مافەکانی مرۆڤ دەڵێت بەهۆیەوە زیاتر لە 42 کەسی سیڤیل کوژراون. کۆلۆنێل جۆن تۆماس وتی" مزگەوتمان نەکردۆتە ئامانج، بەڵکو شوێنی کۆبوونەوەیەک بوو کە نزیکەی 15 مەتر لە مزگەوتێکەوە دورە و مزگەوتەکە هێشتا وەکو خۆی ماوەتەوە. بەڵام لێکۆڵینەوە دەکرێت هەتا بزانرێت ئایا خەڵکی سیڤیل بوونەتە قوربانی." پێشتر ڕوانگەی سوریا بۆ مافەکانی مرۆڤ وتی هێرشێکی ئاسمانی کراوەتە سەر مزگەوتێک لە گوندێکی ژێر دەسەڵاتی ئۆپـۆزسیۆن لە باکوری سوریا و لە ئاکامدا دەیان کەس کوژراون و برینداربوون. ڕامی عەبدول ڕەحمان بەڕێوەبەری ڕوانگەکە بە ئاژانسی هەواڵی فڕانس پرێسی وت چەند فڕۆکەیەک شەوی پێنجشەممە هێرشەکەیان ئەنجامدا و نازانرێت هی چ لایەنێکن. وتی لە کاتی نوێژی خەوتناندا مزگەوتێکی گوندی ئەلجینەیان کردە ئامانج کە نزیکەی 15 کیلۆمەتر لە ڕۆژئاوای شاری حەلەبەوە دورە. لە ئاکامدا زیاتر لە 42 کەس کوژران و 100 کەسیش برینداربوون. باسی لەوەش کرد شیانی هەیە ژمارەی قوربانییەکان زیادبکات چونکە هێشتا دەیان کەس بێ سەروشوێنن. وتیشی هەوڵەکان بەردەوامن بۆ دەرهێنانەوەی تەرم و ئەوانەی بە زیندوویی لە ژێر داروپەردوی مزگەوتەکە ماونەتەوە. تیمەکانی فریاگوزاری ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی ئۆپۆزسیۆن بەو کارە هەڵدەستن. لە 30 ی مانگی دوازدەی ساڵی ڕابردووەوە ئاگربەستێک لە سوریا چۆتە قۆناغی جێبەجێکردنەوە بە سەرپەرشتی ڕووسیا و تورکیا، بەڵام ئەم ئاگربەستە داعش و بەرەی فەتح ئەلشام ناگرێتەوە. سەرچاوە/ VOA
<urn:uuid:5e88576d-b77c-4b51-9412-bc2fec4b8641>
CC-MAIN-2017-17
http://www.dengiamerika.com/a/syria-qaida-us-atarib/3770203.html
2017-04-27T18:53:14Z
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2017-17/segments/1492917122619.71/warc/CC-MAIN-20170423031202-00490-ip-10-145-167-34.ec2.internal.warc.gz
ckb
0.975017
Arab
7
{"ckb_Arab_score": 0.9750173091888428, "sdh_Arab_score": 0.013992981985211372, "hac_Arab_score": 0.010991940274834633}
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی فه‌ڕه‌نسـا لۆران فابیۆس ده‌ڵێت وڵاته‌که‌ی له‌گه‌ڵ به‌ریتانیا داوا ده‌که‌ن کۆبوونه‌وه‌ی داهاتوو یه‌کێـتی ئه‌وروپا له باره‌ی قه‌ده‌غه‌کردنی ناردنی چه‌ک بۆ سوریا پـێشـبخرێت، ئه‌گه‌ر نا، ئه‌وا پاریس و له‌نده‌ن لای خۆیانه‌وه ئۆپـۆزسۆنی سوریا پـڕچه‌ک ده‌که‌ن. فابیۆس ئه‌مڕۆ پـێـنجشه‌ممه له میانه‌ی لێدوانی‌دا بۆ ڕادیۆی فڕانس ئنفۆ ئه‌مه‌ی ڕاگه‌یاند و گوتی فه‌ڕه‌نسـا و به‌ریتانیا له ئێسـتادا داوا له ئه‌وروپایـیه‌کان ده‌که‌ن قه‌ده‌غه‌ی ڕه‌وانه‌کردنی چه‌ک بۆ سوریا ههڵبوهشێـنـنهوه تاوه‌کو سه‌رهه‌ڵـداوان بتوانن به‌رگری له خۆیان بکه‌ن. گوتیشی " ناکرێت هه‌روا له به‌رامبه‌ر ئه‌م ناهاوسه‌نگیـیه بێ ده‌نگ بین که ئێران و ڕووسیا چه‌ک به ڕژێمی ئه‌سه‌د ده‌ده‌ن و له‌ملاوه شۆڕشگێڕه‌کانیش نه‌توانن به‌رگری له‌خۆیان بکه‌ن." هاوبه‌ندی نیشتمانی ئۆپـۆزسیۆنی سوریا خۆشحاڵی خۆی له به‌رامبه‌ر ئه‌م هه‌ڵوێسته‌ی پاریس و له‌نده‌ن ده‌ربڕێ و به هانگاوێـک به ئاڕاسته‌یه‌کی ڕاستدا ناودێریکرد. حکومه‌تی دیمه‌شقیش لای خۆیه‌وه به توندی سه‌رزه‌نشتی بڕیاره‌که‌ی کرد و به پـێشـێـلکردنێـکی زه‌قی یاسای نێوده‌وڵه‌تی له قه‌ڵه‌می دا.
<urn:uuid:f1cfc2c4-4bf7-46b5-82db-ed9bd80acfae>
CC-MAIN-2017-17
http://www.dengiamerika.com/a/1621656.html
2017-04-23T05:39:03Z
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2017-17/segments/1492917118477.15/warc/CC-MAIN-20170423031158-00554-ip-10-145-167-34.ec2.internal.warc.gz
ckb
0.996554
Arab
13
{"ckb_Arab_score": 0.9965543150901794}
له‌شـکری ئیسرائیل فڕۆکه‌یه‌کی جه‌نگی سوریای خسته خوارێ پاش ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ به‌یانی ئاسمانی به‌رزایـیه‌کانی گۆلانی به‌زاند، ئه‌مه‌ش یه‌که‌م جاره له‌وه‌تای سـاڵی 1982 وه‌وه ئیسرائیل فڕۆکه‌یه‌کی سوری بخاته خوارێ. له‌شـکری ئیسرائیل گوتی به سیسته‌می دژه ئاسـمانی پاتریۆت له فڕۆکه‌که‌ی داوه. کاربه‌ده‌سـتێـکی به‌رگری ئیسرائیل ڕایگه‌یاند فڕۆکه‌که له جۆری سیخۆی SU-24 ی ڕووسی بووه و به قوڵایی 800 مه‌تر هاتووه‌ته ئاسـمانی ئیسرائیله‌وه و هه‌وڵی داوه به‌ره‌و سوریا بگه‌ڕێته‌وه پاش ئه‌وه‌ی موشه‌کێـکی پاتریۆتی بۆ ههڵداروه. کاربه‌ده‌سـته‌که گوتیشی هه‌ردوو فڕۆکه‌وانه‌که‌ی توانیویانه خۆیان ڕزگار بکه‌ن و له خاکی وڵاته‌که‌یاندا به پاراشوت دابه‌زن. موشی یاعلۆن وه‌زیری به‌رگری ئیسرائیل له‌م باره‌یه‌وه گوتی فڕۆکه‌که به شێوه‌یه‌کی هه‌ڕه‌شه ئامێز خۆی به ئاسمانی ئیسرائیل‌دا کردووه و به‌ڵێنی دا ئه‌گه‌ربێت و له ئاینده‌دا ڕووداوی وه‌ها دووباره بـبێته‌وه ئه‌وا به هه‌مان شێوه کاردانه‌وه‌یان ده‌بێت.
<urn:uuid:0cc37445-d5a7-4440-98f3-b624ba953a53>
CC-MAIN-2017-17
http://www.dengiamerika.com/a/2459267.html
2017-04-25T08:48:13Z
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2017-17/segments/1492917120206.98/warc/CC-MAIN-20170423031200-00379-ip-10-145-167-34.ec2.internal.warc.gz
ckb
0.999728
Arab
15
{"ckb_Arab_score": 0.999728262424469}
له‌و دادگایه‌دا که هه‌ڵده‌ستێت به دادگایی کردنی سه‌دام حوسه‌ین کوردێکی عێراقی گوتی له ساڵی 1988 دا سه‌ربازه عێراقیه‌کان گولله بارانی سه‌ری ده‌یان کوردی دهستگیرکراوییان کرد و له پاشدا هه‌موویانیان فڕێدایه گۆڕێکی به کۆمه‌ڵه‌وه. هه‌مان شایه‌تحاڵ گوتیشی ئه‌و یه‌کێک بووه له گیراوه‌کان، به‌ڵام خۆی کردووه به مردوو و له پاشدا هه‌وڵیداوه له‌و گۆڕه ده‌ربازی ببێت که له ناوچه‌یه‌کی بیابانی خۆرئاوای عێراقدا بۆیان هه‌ڵکه‌ندبوون. دوا به دوای وه‌رگیرانی ووته‌کانی پێنج شایه‌تحاڵی کورد، دادوه‌ر بڕیاری دواخستنی دادگاکه‌ی تاوه‌كو 7 ی مانگی نۆڤه‌مبه‌ردا. جێی باسه، ئه‌م شایه‌تیانه به‌شێکن له پرۆسه‌ی دادگایی کردنی سه‌دام حوسه‌ین بۆ تاوانه‌کانی بێ سه‌رو شوێن کردن و کوشتنی هه‌زاره‌ها له میانه‌ی هه‌ڵمه‌ته‌کانی ئه‌نفال له 1987 بۆ 1988 دا. بڕیاریشه، دادگا له 5 ی مانگی نۆڤه‌مبه‌ردا حوکم به سه‌ر سه‌دامدا بدات بۆ فه‌رماندانی به کوشتنی زیاتر له 148 شیعه‌ی گوندی دوجێل.
<urn:uuid:454fd818-e069-4181-aee2-50897818f8f6>
CC-MAIN-2017-17
http://www.dengiamerika.com/a/a-58-2006-10-31-voa6-89183682/946083.html
2017-04-27T08:57:18Z
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2017-17/segments/1492917122041.70/warc/CC-MAIN-20170423031202-00204-ip-10-145-167-34.ec2.internal.warc.gz
ckb
0.996869
Arab
10
{"ckb_Arab_score": 0.9968692064285278}
هێزه‌کانی ئاسایشی سوریا ڕۆژی هه‌ینی به لای که‌م 4 که‌سیان کوشت پاش ئه‌وه‌ی ژماره‌یه‌کی زۆری خه‌ڵـکی له سه‌رانسه‌ری وڵاته‌که ڕژانه سه‌ر شه‌قامه‌کان بۆ ده‌ربڕینی ناڕه‌زایی خۆیان به‌رامبه‌ر ده‌سه‌ڵات. کۆمه‌ڵه‌کانی مافی مرۆڤ و گه‌واهده‌ران ده‌ڵێن ئه‌و که‌سـانه له شـاری لازقیـیه‌ی که‌نار ده‌ریا کوژراون. هه‌روه‌ها ڕاپـۆرتیش هه‌ن که‌وا خه‌ڵکیش له شـاره‌کانی ده‌رعا و دێر ئه‌لزور و قه‌راغ شـاری دیمه‌شق کوژراون. به شێوه‌یه‌کی گشـتی، ده‌یان هه‌زار که‌س ڕۆژی هه‌ینی له سوریا خۆپـیشـاندانیان له دژی ده‌سه‌ڵاتی سه‌رۆک به‌شـار ئه‌لئه‌سه‌د سـازکرد که ئه‌مه‌ش بووه به نه‌ریتێـک هه‌فتانه به‌ڕێوه‌ده‌چێت. خۆپـیشـاندانه‌کان پاش ماوه‌یه‌کی کورت ده‌سـتیپـێـکرد له‌وه‌ی حکومه‌ت گوتی هێڵێـکی گواستنه‌وه‌ی نه‌وت له نزیک شـاری حومس ته‌قێنراوه‌ته‌وه. ده‌زگاکانی ڕاگه‌یاندنی حکومه‌تی سوریا ده‌ڵێن ته‌قینه‌وه‌که چاڵاێـکی گه‌وره‌ی دروسـتکردووه و بووه‌ته مایه‌ی ڕژانی بڕێـکی زۆری نه‌وت.
<urn:uuid:7c508719-d90a-4142-ad7b-d887993fc826>
CC-MAIN-2017-17
http://www.dengiamerika.com/a/syria-29jul11-126414693/972531.html
2017-04-24T22:54:03Z
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2017-17/segments/1492917119995.14/warc/CC-MAIN-20170423031159-00614-ip-10-145-167-34.ec2.internal.warc.gz
ckb
0.999436
Arab
8
{"ckb_Arab_score": 0.9994362592697144}
كارلۆس تیڤێزی ئه‌رجه‌نتینی یاریزانی یانه‌ی مانچسته‌رسیتی ئینگلیزی ئاسووده‌یی خۆی له‌یانه‌كه راگهیاندو ده‌نگۆی چوونی بۆ یانه‌ی ریاڵ مه‌درید به‌درۆخسته‌وه‌و بێئاگایی خۆشی له‌م رووه‌وه پیشاندا. ماوه‌یه‌كه له‌ڕۆژنامه‌كاندا هه‌واڵی ئه‌وه بڵاوده‌كرێته‌وه كه ئێستا ناكۆكی له‌نێوان تیڤێزو رۆبرتۆ مانسینی راهێنه‌ری یانهكهیدایه، بۆیه تیڤێز هه‌وڵی رۆیشتنی له‌و یانه‌یه دهداتو به‌پێی هه‌واڵی رۆژنامه‌كانی ئه‌وروپا دیارترین وێستگه‌ی یاریزانی ناوبراو یانه‌ی ریاڵ مه‌درید ده‌بێت، به‌ڵام تیڤێز بۆ رۆژنامه‌ی (سه‌ن)ی به‌ریتانی وتی:"ئه‌و كێشه‌یه بوونی نییه، ئه‌و هه‌واڵانه‌ی باس لهڕۆیشتنم ده‌كه‌ن، بێ بنهمانو پروپاگه‌نده‌ن، نه‌ك یانه‌ی ریاڵ مه‌درید، به‌ڵكو به‌نیازی رۆیشتن نیم بۆ هیچ یانه‌یه‌كی گه‌وره‌ی تری جیهان، ئه‌و قسانه‌ش كاریگه‌ری له‌سه‌ر ئاستم نابێت". تیڤێز درێژه‌ی بهقسهكانیدا وتیشی: "ئێستا ته‌ركیزم ته‌نیا له‌سه‌ر سه‌ركه‌وتنه‌كانی مان سیتی-یه، ئامانجمان ئه‌وه‌یه یه‌كێك بین له‌و چوار تیپه‌ی خولی نایابی ئینگلیزی كه له‌خولی یانه پاڵه‌وانه‌كانی ئه‌وروپای وه‌رزی داهاتوو به‌شدارده‌بن". شایانی باسه به‌پێی بۆنده‌كه، تیڤێز تاساڵی (2014) له‌گه‌ڵ مانچسته‌ر سیتی به‌رده‌وام ده‌بێت، تاكوئێستاش له‌م وه‌رزه‌دا له‌خولی ئینگلته‌را (23) گۆڵی تۆماركردووه. |توقيــع العضو شميران كركوكي | بیر له زیان بكه‌وه به‌لام خه‌فه‌تی بو مه‌خو
<urn:uuid:70ceccd8-6a98-4336-8119-3531a64f4347>
CC-MAIN-2017-17
http://xp10.ahlamontada.com/t1615-topic
2017-04-26T00:11:11Z
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2017-17/segments/1492917121000.17/warc/CC-MAIN-20170423031201-00203-ip-10-145-167-34.ec2.internal.warc.gz
ckb
0.977145
Arab
5
{"ckb_Arab_score": 0.9771451950073242, "sdh_Arab_score": 0.018470384180545807}
ڕۆژنیوز - شەنگال لە شەڕێکدا کە بەهۆی هێرشی چەکدارانی بەناوی پێشمەرگەی رۆژئاوا بۆسەر شەنگال ڕوویدا، دەیان چەکداری بەناو (پێشمەرگەی ڕۆژئاوا) کوژران و دەیانی دیکەش خۆیان ڕادەستی هێزەکانی یەبەشە و یەژەشە کردووە و ڕایانگەیاندووە نایانەوێت شەڕی کوردکوژی بکەن. پاش ئەوەی چەکدارانی بەناو پێشمەرگەی رۆژئاوا، سەرلەبەیانی ئەمڕۆ هەوڵیان دا بە زۆر بچنە ناوچەکانی ژێر دەستی یەبەشە و یەژەشەوە، لە ناوچەکانی خانەسۆر و سنوونێی شەنگال شەڕ و پێکدادان ڕوویدا. بەگوێرەی سەرچاوە خۆجێییەکان، لە ئەنجامی شەڕەکەدا، کە بەهۆی هێرشی چەکدارانی بەناو پێشمەرگەی رۆژئاوا ڕوویدا، دەیان چەکداریان کوژراون. هەروەها سەرچاوە خۆجێیەکان ڕاشیانگەیاندووە، کە دەیان چەکداری بەناو (پێشمەرگەی ڕۆژئاوا) و هەروەها پێشمەرگەی ئێزدی خۆیان ڕادەستی هێزەکانی یەبەشە و یەژەشە کردووە، چونکە نەیانویستووە لەسەر فەرمانی پارتی شەڕی کوردکوژی و براکوژی بکەن. بێدەنگییەک لە ناوچەکەدا بەرقەرارە، بەڵام ئاڵۆزییەکان بەردەوامن. د.خ
<urn:uuid:129375d0-bd8f-4593-985e-a2540702ec56>
CC-MAIN-2017-17
http://rojnews.net/haber/12748/haber/13427/.html
2017-04-27T07:02:13Z
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2017-17/segments/1492917121893.62/warc/CC-MAIN-20170423031201-00370-ip-10-145-167-34.ec2.internal.warc.gz
ckb
0.907235
Arab
66
{"ckb_Arab_score": 0.9072345495223999, "hac_Arab_score": 0.06247634068131447, "sdh_Arab_score": 0.03025202825665474}
دەزگای پـۆلیسی ئەوروپا (Europol) ئاگاهی داوە و دەڵێت ڕەنگە داعش هێرشی دیکە لە ئەوروپا ئەنجام بدات کە لە ئێستادا دەیان توندڕەو لە ئەوروپادا هەن و شیانی هەیە ژمارەی زیاتریشیان بگەن لەگەڵ تێکشکانی زیاتری داعش لە عێراق و سوریا. دەزگاکە کە سەر بە یەکێتی ئەوروپایە، ئەمڕۆ هەینی لە ڕاپـۆرتێـکدا نووسیویەتی ڕەنگە هێرشەکان بە هاوشێوەی ئەوانەی چەند ساڵی ڕابردوو بن، وەکو تەقەکردن لە ژمارەیەکی زۆری خەڵکی و تەقینەوەی خۆکوژی وەک ئەوانەی لە پاریس و برۆکسل کران و هەتا چەقۆ وەشاندنەکان و هێرشی توندڕەوانی کە تەنها خۆیان نەخشەداڕێژەریشی بوون. پاشان ڕاپـۆرتەکە نووسیویەتی شیانی هەیە تەقینەوەی ئۆتۆمبیلی بۆمبڕێژکراو و ڕفاندنی خەڵکی وەک ئەوەی لە سوریا باوە، ببێتە شێوازێـکی نوێی هێرشکردن لە ئەوروپاش، بەڵام باسی لەوەش کرد ئەگەری هێرش بۆ سەر وێزگەکانی کارەبا و دەزگا ناوکیـیەکان ئامانجی سەرەکی نابن. هەروەها ئاگاهی دا کە تێـکڕای 28 وڵاتەکەی ئەندامی یەکێتی ئەوروپا لە بەردەمی مەترسیـیەکاندان، بەهۆی پـیشتیوانی حکومەتی وڵاتەکانیان لە هاوپەیمانێتی نێودەوڵەتی بە ڕابەرایەتی ئەمەریکا لە دژی داعش. هۆشداریشی دا کە ڕەنگە داعش کەسانی خۆی بخاتە نێو پەنابەرە سوریـیەکانی لە ئەوروپادان تاوەکو ڕق و کینە لە دژی پەنابەران پەیداببێت. ڕاپـۆرتەکە لە بەشێـکیدا دەشڵێت" ئەگەر هاتوو داعش بە دەستی هاوپەیمانان دووچاری شکست بوو یان زۆر لاوازبوو لە سوریا یان لە عێراق، ئەوا ژمارەی چەکدارە بیانیـیەکانی داعش و خێزانەکانیان لە ناوچەکەوە بەرەو ئەوروپا دەگەڕێنەوە یان بەرەو ناوچەی دیکەی شەڕ دەچن. ئاماژەشی بۆ لیبیاش کرد کە شیانی هەیە داعش لەوێوە پـلانی تێرۆرستی لە دژی ئەوروپا دابڕێژێت و توندڕەوان ڕەوانەی ئەوروپا بکات. سەرۆکی پـۆلیسی یورۆپـۆڵ (ڕۆب واینڕایت) گوتی وڵاتانی یەکێتی ئەوروپا هاوکاریـیە ئاسایشیـیەکانیان زیاترکردووە لە پاش هێرشەکانی داعش، ئەوانەی چەند وڵاتێـکی ئەوروپای لەو دوو ساڵەی ڕابردوو گرتەوە، ئەم هاوکاریـیانەش یارمەتیـیان داوە لە پـوچەڵکردنەوە چەندان پـلانی تێرۆرستی. گوتیشی ئەم ڕاپـۆرتەی ئەمڕۆ نیشانی دەدات کە هێشتا مەترسیـیەکان گەورەن و تەنها بە هاوکاریکردن دەکرێت ڕووبەڕووی ئەو مەترسیـیانە ببینەوە.
<urn:uuid:22d16daa-4ffd-4090-be11-8bc1e38981f0>
CC-MAIN-2017-17
http://www.dengiamerika.com/a/europol-isis/3620309.html
2017-04-23T21:50:24Z
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2017-17/segments/1492917118831.16/warc/CC-MAIN-20170423031158-00546-ip-10-145-167-34.ec2.internal.warc.gz
ckb
0.885596
Arab
9
{"ckb_Arab_score": 0.8855964541435242, "sdh_Arab_score": 0.06068539246916771, "hac_Arab_score": 0.053604286164045334}
K24 - هه‌ولێر: به‌هۆی رووداوێكی ته‌قه‌كردن له شه‌قامی شانزلیزهی ناوه‌ڕاستی پاریس، پۆلیسێك كوژرا و دووانی دیكه‌ش برینداربوون. له ئێستاشدا شه‌قامه‌كه داخراوه و وێستگه‌كانی میترۆش له كاركردن وه‌ستاون. هێزێكی تایبه‌تی پۆلیسیش گه‌یشتووه‌ته ناوچه‌كه و گه‌مارۆی شوێنی رووداوه‌كه‌ی داوه. به گوێره‌ی زانیارییه‌كانیش، پۆلیس ته‌قه‌ی له هێرشكه‌ره‌كه كردووه و كوشتوویانه. تا ئێستاش پۆلیس هیچ زانیارییه‌كی به فه‌رمی له باره‌ی رووداوه‌كه بڵاونه‌كردووه‌ته‌وه.
<urn:uuid:679bd1d3-a962-4ba4-8406-898a809ed714>
CC-MAIN-2017-17
http://www.kurdistan24.net/so/news/cc61898f-8f9b-41f7-8413-cc068b5f07a4/%D9%84%D9%87%E2%80%8C-%D8%B1%D9%88%D9%88%D8%AF%D8%A7%D9%88%DB%8E%D9%83%DB%8C-%D8%AA%D9%87%E2%80%8C%D9%82%D9%87%E2%80%8C%D9%83%D8%B1%D8%AF%D9%86-%D9%84%D9%87%E2%80%8C-%D9%BE%D8%A7%D8%B1%DB%8C%D8%B3-%D9%BE%DB%86%D9%84%DB%8C%D8%B3%DB%8E%D9%83-%D9%83%D9%88%DA%98%D8%B1%D8%A7-%D9%88-%D9%BE%DB%86%D9%84%DB%8C%D8%B3%DB%8E%D9%83%DB%8C%D8%B4-%D8%A8%D8%B1%DB%8C%D9%86%D8%AF%D8%A7%D8%B1%D8%A8%D9%88%D9%88
2017-04-29T23:27:47Z
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2017-17/segments/1492917123632.58/warc/CC-MAIN-20170423031203-00021-ip-10-145-167-34.ec2.internal.warc.gz
ckb
0.983967
Arab
8
{"ckb_Arab_score": 0.9839673042297363, "sdh_Arab_score": 0.01529487781226635}
کۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌کانی ئێرانی فیدراڵ له‌پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ له‌سێداره‌دانی چوار هاووڵاتیی عه‌ره‌بی ئه‌هوازی، راگه‌یه‌نراوێکی بڵاو کردۆته‌وه. ده‌قی راگهیهنراوهکهبهم چه‌شنه‌یه: سه‌ره‌ڕای دانی هوشداریی جۆراوجۆر له‌لایه‌ن کۆمه‌ڵگای نێودهوڵهتییهوهوهکوو: رێکخراوی مافی مرۆڤ، چاودێری مافی مرۆڤ، پارلمانی ئورووپا و هه‌روه‌ها سازمانه‌کانی مافی مرۆڤ له‌نێوخۆی ئێران، رێژیمی دژیگهلیی ئێران، دیسانهوهلهکردهوهیهکی شووم و نامرۆییانه‌دا له‌به‌ڕێوه‌بردنی له‌سێداره‌دانی چوار لاوی عه‌ره‌ب له‌هه‌رێمی ئه‌هواز (خووزستان)، کهتۆمهتیان چالاکیی مه‌ده‌نی و فه‌رهه‌نگی بوو، له‌رێکه‌وتی ٢٩ی جۆزه‌ردانی ١٣٩١ی هه‌تاوی، ئه‌م ئازادیخوازانه‌ی له‌سێداره‌دا که‌سێ که‌سیان برا بوون و به‌م شێوهبنهماڵهو که‌س و کاری ئه‌و لاوانه‌ی له‌نێو خه‌م و په‌ژاره‌ی بێ کۆتاییدا نوقم کرد و تۆوی تۆڵه‌ئه‌ستاندنه‌وه‌ی لهبکوژان له‌ناخیاندا چاند. نێوی ئه‌و چوار لاوهکهسیانیان برا و ته‌مه‌نیان له‌خواره‌وه‌ی ٣٠ ساڵ بوو بریتین له: ١ ــ ته‌ها حه‌یده‌ریان ناسراو بهجهمشید و خاوه‌ن دوو منداڵ و له‌دایک بووی ٤ی خاکه‌لێوه‌ی ١٣٦٣ی هه‌تاوی ٢ ــ عه‌باس حه‌یده‌ریان خاوه‌ن یه‌ک منداڵ و له‌دایک بووی ٨ی خه‌زه‌ڵوه‌ری ١٣٦٥ی هه‌تاوی ٣ ــ عه‌بدلڕه‌حمان حه‌یده‌ریان، له‌دایک بووی ١ی ره‌شه‌مه‌ی ١٣٦٧ی هه‌تاوی ٤ ــ عه‌لی نه‌عامی شه‌ریفی، ته‌مه‌ن ٢٥ ساڵ کۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌کانی ئێرانی فیدراڵ وێڕای راگه‌یاندنی هاوپێوه‌ندی له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌ی ئه‌م ئیعدام کراوانه، ئه‌م کردهوهدژی مرۆییهبهتوندی مه‌حکووم ده‌کا کهلهناوهڕۆکی پاوانخوازیی دیکتاتۆریه‌تی رێژیمی ویلایه‌تی فه‌قیهـی ئێران سه‌رچاوه‌ده‌گرێ و پێداگرانهرادهگهیهنێت به‌ئه‌نجام دانی ئه‌م کردهوهگهلهلهگهڵ سه‌ره‌تاییترین مافه‌کانی مرۆڤ کهلهجاڕنامهی کۆنڤانسیۆنه‌کانی مافی مرۆڤ راشکاوانهباس کراوه، دژایه‌تی ده‌کات و ئه‌نجام دانی ئه‌م تاوانانهوهکوو رژاندنی به‌نزین له‌سه‌ر ئاگری تووڕه‌یی خه‌ڵکه‌و هه‌رگیز پێش به‌ئازادی نه‌ته‌وه‌کانی ئێران ناگرێت و بگرهتێکڕای مرۆڤهپهراوێزخراوهکان له‌ناوچه جۆراوجۆره‌کانی نه‌ته‌وه‌کانی ئێران و ئازادیخوازانی له‌مه‌ڕ دابین کردنی سیستمێک له‌سه‌ر بنه‌مای ئازادی و یه‌کسانی و داد کۆمه‌ڵایه‌تی، شێلگیرتر ده‌کات.
<urn:uuid:03058b99-9dc1-4710-b378-c0e997d7f810>
CC-MAIN-2017-17
http://pdki.fi/hewalekan/1434-kongreynetewekaniiranfidral
2017-04-30T11:02:16Z
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2017-17/segments/1492917125074.20/warc/CC-MAIN-20170423031205-00618-ip-10-145-167-34.ec2.internal.warc.gz
ckb
0.995885
Arab
1
{"ckb_Arab_score": 0.99588543176651}
کاربه‌ده‌ستانی عێراقی ده‌ڵێن هێرشبه‌رێکی خۆکوژ هێرشی کردۆته سه‌ر ئۆفیسێکی هێزی پۆلیس بۆ کۆکردنه‌وه‌ی زانیاری له باکوری ڕۆژهه‌ڵاتی به‌غدا و له‌و ڕوداوه‌دا یه‌ک که‌س کوژراوه و به‌لانی که‌م 28 که‌سیش بریندارن. کاربه‌ده‌ستان ده‌ڵێن هێرشبه‌ره‌که به ئۆتۆمبێله‌که‌یه‌وه ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه له شاری باقوبه خۆی ته‌قاندۆته‌وه و ده‌شڵێن گۆمهڵێـک کیژ که له خوێندنگایه‌کی نزیک شوێنی ته‌قینه‌وه‌که‌دا بوون له نێو برینداره‌کاندان. ڕۆژی یه‌کشه‌ممه‌ش به هۆی توندوتیژیه‌کانه‌وه ، له ته‌واوی عێراقدا هه‌شت که‌س کوژراون ، له‌وانه دووانیان سه‌ربازی ئه‌مریکایی بوون. له‌شکری ئه‌مریکا ده‌ڵێت ئه‌و دوو سه‌ربازه ، له دره‌نگانێکی ڕۆژی یه‌کشه‌ممه‌دا له ناوه‌ڕاستی عێراق کوژراون ، به‌ڵام هیچ زانیاریه‌کی زیاتری نه‌دا سه‌باره‌ت به کوژرانهکانیان. له به‌غدا، سه‌رچاوه‌یه‌کی وه‌زاره‌تی ناوخۆ گوتویه‌تی، ژماره‌یه‌ک چه‌کدار ، سێ ئه‌فسه‌ری پۆلیسیان کوشتووه و هه‌روه‌هاش کاربه‌ده‌ستێکی له‌شکریشیان کوشتووه. پۆلیس له شارۆچکه‌ی فه‌لوجه ده‌ڵێت ، چه‌کداره‌کان هێرشیان کردۆته سه‌ر بنکه‌یه‌کی پشکنینی پۆلیس و ئه‌فسه‌رێکی پۆلیسیان کوشتوه و و به‌لانی که‌م سیانی تریشیان بریندار کردووه. له شارۆچکه‌ی به‌له‌د ، که نزیکه‌ی 70 کیلۆمه‌تر له باکوری به‌غدایه ، وه‌ک پۆلیس ده‌ڵێت هێرشبه‌ران به بۆمب په‌لاماری ماڵی کاربه‌ده‌ستێکی ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری خۆجێییان داوه. کاربه‌ده‌ستان ده‌ڵێن له‌و هێرشه‌ی کراوه‌ته سه‌ر ماڵی حه‌ردان خه‌لیفه ، که‌سێک کوژراوه و هه‌شت که‌سی تریش بریندارن.
<urn:uuid:667fa118-1f38-42c0-920c-661d21aeb8fe>
CC-MAIN-2017-17
http://www.dengiamerika.com/a/iraq-jan03-112798604/964582.html
2017-04-30T11:07:11Z
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2017-17/segments/1492917125074.20/warc/CC-MAIN-20170423031205-00618-ip-10-145-167-34.ec2.internal.warc.gz
ckb
0.999492
Arab
10
{"ckb_Arab_score": 0.9994921088218689}
چالاکوانانی ئۆپـۆزسیۆنی سوریا ده‌ڵێن سه‌رهه‌ڵـداوان گوشاری زیاتریان خسـتووه‌ته سه‌ر هێزه‌کانی به‌شـار ئه‌سه‌د و له ئێسـتادا ده‌سـتیان کردووه به هێرشێـک بۆ ده‌سـتگرتنه‌وه به‌سه‌ر ناوچه‌یه‌کیان له ناوه‌ندی وڵاته‌که. هاوکات له ڕۆژهه‌ڵاتی سوریا ئه‌نجومه‌نێـکی ئاینی پـێـکهێنراوه به ناوی " ده‌سته‌ی شه‌رعی بۆ ناوچه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی سوریا." کۆمه‌ڵه‌ی چاودێری مافه‌کانی مرۆڤی سوریا بنکه له به‌ریتانیا ده‌ڵێت سه‌رهه‌ڵداوان ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه چوونه‌ته ناوچه‌ی بابا عه‌مرۆی شـاری حومسی ناوه‌ندی وڵاته‌که، ئه‌مه‌ش پاش سـاڵێـک له‌وه‌ی هێزه‌کانی حکومه‌ت به زه‌بری چه‌که قورسه‌کانی له‌وێ وهدهرینابوون. کۆمه‌ڵه‌که هه‌روه‌ها گوتی له ناوچه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی سوریا کۆمه‌ڵه ئیسلامیـیه‌کان ئه‌نجومه‌نێـکی ئاینیـیان پـێـکهێناوه و وه‌ک له ڤیدیۆیه‌کدا له‌سه‌ر یوتیوب بڵاوکراوه‌ته‌وه، ده‌یان ماشێنی چه‌کداره ئیسلامیـیه‌کان به شه‌قامێـکدا ده‌ڕۆن و پاشـان له لای بینایه‌کدا گردده‌بنه‌وه و نووسینێـکی له‌سه‌ر به‌رز ده‌که‌نه‌وه که له‌سه‌ری نووسراوه " الهيئة الشرعية في المنطقة الشرقية" . چه‌کداره‌کان هه‌روه‌ها دروشمیان پـێـیه ناوی جه‌بهه‌ت ئه‌لنوسره‌ی توندڕه‌وی له‌سه‌ره، ئه‌وه‌ی له لایه‌ن ئه‌مه‌ریکاوه خراوه‌ته لیستی کۆمه‌ڵه تێرۆرستیـیه‌کانه‌وه. به‌پـێی کۆمه‌ڵه ئیسلامیـیه‌کان ئه‌و ئه‌نجومه‌نه هه‌ڵده‌ستێت به به‌ڕێوه‌بردنی ناوچه‌کانی له ڕۆژهه‌ڵاتی سوریا که‌وتووه ژێر ده‌سه‌ڵاتیانه‌وه.
<urn:uuid:cd101568-b7dd-40ad-9e78-00223bb5abba>
CC-MAIN-2017-17
http://www.dengiamerika.com/a/1618859.html
2017-04-27T03:27:12Z
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2017-17/segments/1492917121865.67/warc/CC-MAIN-20170423031201-00145-ip-10-145-167-34.ec2.internal.warc.gz
ckb
0.998676
Arab
9
{"ckb_Arab_score": 0.998676061630249}
ڕۆژنیوز - دانا عومه‌ر ئه‌ندامێکى ئه‌نجومه‌نى سه‌رکردایه‌تى پارتى ڕایده‌گه‌یه‌نێت، کە ئەوان چاوه‌ڕوانى وەڵامی یه‌کێتیی-ن بۆئه‌وه‌ى بەیەکەوە سه‌ردانى دووه‌م بۆ لاى لایه‌نه‌کان ده‌ستپێبکه‌ینه‌وه، سەبارەت بە کاتی ڕاگەیاندنی دەوڵەتی کوردی-ش لەلایەن بارزانی-یەوە، دەڵێت:"من ناڵێم که‌ى ده‌وڵه‌ت ڕاده‌گه‌یه‌نرێت، چونکه ئه‌مه عه‌قڵانى نییه". عه‌تا شێخ حه‌سه‌ن، ئه‌ندامى ئه‌نجومه‌نى سه‌رکردایه‌تى پارتى دیموکراتى کوردستان- عێراق ه و هه‌روه‌ها وته‌بێژى ئه‌نجومه‌نى سه‌رکردایه‌تى پارتی له پارێزگاى سلێمانى و هه‌ڵه‌بجه، له‌م چاوپێکه‌وتنه‌ى ڕۆژنیوزدا وه‌ڵامى چه‌ند پرسێکى وه‌ک خولى دووه‌مى دانیشتنه‌کانى پارتى بۆلاى لایه‌نه‌کان و نیه‌تى پارتى بۆ نه‌رمى نواندن له‌به‌رامبه‌ر لایه‌نه‌کاندا بۆ چاره‌سه‌رى قه‌یرانى سیاسى هه‌رێمى کوردستان و پرسى ڕاگه‌یاندنى ده‌وڵه‌تى کوردى و تێڕوانینى پارتى بۆ کۆنگره‌ى نه‌ته‌وه‌یى ده‌داته‌وه. ده‌قى چاوپێکه‌وتنه‌که: -که‌ى دانیشتنه‌کانى پارتى له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌کاندا ده‌ستپێده‌کاته‌وه؟ "پارتى چاوه‌ڕوانى وه‌ڵامى یه‌کێتیه" عه‌تا شێخ حه‌سه‌ن: ئێمه کۆبوونه‌وه‌کانمان به‌رده‌وامه، کۆمه‌ڵێک کۆبوونه‌وه‌مان له‌گه‌ڵ شاندى باڵاى مه‌کته‌بى سیاسى یه‌کێتى نیشتیمانى کوردستاندا هه‌بووه، ئه‌م فهترهیهى که کۆبوونه‌وه له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌کانى تردا دواکه‌وتووه ئه‌وه‌نه‌ى من ئاگادار بم په‌یوه‌ندى به کۆبونه‌وه‌کانى ناوخۆى یه‌کێتیه‌وه هه‌بووه، چونکه بڕیار وابوو یه‌کێتى و پارتى پێکه‌وه سه‌ردانى لایه‌نه‌کان بکه‌ن، بۆیه پارتى چاوه‌ڕوانى وه‌ڵامى یه‌کێتیه. -نه‌خشه ڕێگاى پراکتیکى پارتى چییه بۆ گۆڕانکارى له سێ سه‌رۆکایه‌تیه‌که‌ى هه‌رێمدا، ده‌وترێت پارتى دواى له‌یه‌کێتى کردووه سه‌رۆکى په‌رله‌مان وه‌رگرێت، ئه‌گه‌ر یه‌کێتى ئه‌و پۆسته وه‌ربگرێت گۆڕان چى به‌رده‌که‌وێت؟ "پارتى باوه‌ڕى به‌خه‌باتى به‌ره‌یى و بڕیارى پێکه‌وه‌یى هه‌یه" عه‌تا شێخ حه‌سه‌ن: بۆخۆى دابه‌شکردنى پۆسته‌کان شتى ته‌کنیکییه، ئه‌وه په‌یوه‌سته بهشاندنى دانوستانکاره‌وه، به‌ڵام به‌بۆچوونى من حکومه‌تى بنکه فراوان سه‌رکه‌وتوو نه‌بووه، هێزێک که شه‌ریکه له‌حکومه‌تدا ده‌بێت به‌رپرسیارێتى هه‌موو کێشه‌کان هه‌ڵبگرێت، به‌ڵام هه‌ندێک هێز به گیرفان له‌ناو حکومه‌تدا بوون و له‌ده‌ره‌وه وه‌ک ئۆپۆزیسیۆن هه‌ڵسوکه‌وتیان ده‌کرد، پارتى به‌رپرسیارێتى هه‌موو شته‌کانى هه‌ڵگرت بۆیه مافى خۆیه‌تى شه‌ره‌فى سهرکهوتنهکانیشى پێببڕێت، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا پارتى باوه‌ڕى به‌خه‌باتى به‌ره‌یى و بڕیارى پێکه‌وه‌یى هه‌یه، وه ئه‌م قۆناغه‌ش ئێمه ده‌خاته به‌رده‌م به‌رپرسیارێتى ئه‌وه‌ى که گوتارێکى نیشتیمانى یه‌کگرتوومان هه‌بێت، پێویسته حزبه‌کان هه‌موو پێکه‌وه قۆناغى سازان به‌ڕێوه به‌رن بۆ ئه‌وه‌ى بگه‌ینه یه‌کده‌نگى. -له‌و سه‌ردانانه‌ى که کردتان بۆ لاى لایه‌نه‌کان هیچ نزیک بوونه‌ته‌وه له سازانى لایه‌نه‌کان؟ عه‌تا شێخ حه‌سه‌ن: به‌دڵنیاییه‌وه پێش دانیشتنه‌کان هه‌رێمى کوردستان له‌به‌رده‌م قه‌یرانێکدا بوو، لانى که‌م دانیشتنه‌کان ئاشتبوونه‌وه‌یه‌کى له‌نێوان لایه‌نه‌کاندا پێکهێنا. - تۆ ئاماژه‌ت به‌وه‌کرد که پارتى دیموکراتى کوردستان سیاسه‌تى به‌ره‌یى هه‌یه، به‌ڵام ئه‌وه‌ى له‌واقعدا ده‌بینرێت پاتى له گۆڕەپانی سیاسیی‌دا به‌ته‌نیا ماوه‌ته‌وه و زۆربه‌ى لایه‌نه‌کان ڕه‌خنه له سیاسه‌ته‌کانى ده‌گرن له‌سه‌ر په‌کخستنى په‌رله‌مان و ده‌رکردنى نه‌یاره‌کانى له‌هه‌ولێر، هه‌روه‌ها پارتى به‌ته‌نیا مایه‌وه له‌کاتى ده‌نگدان له‌سه‌ر پڕۆژه یاساى بودجه‌ى ساڵى ٢٠١٧ى عێراق ؟ "ئه‌گه‌ر په‌رله‌مان ڕانه‌گیرایه ڕه‌نگه کۆى کایه‌ى سیاسى له‌کوردستاندا لهناوبچوایه" عه‌تا شێخ حه‌سه‌ن: سه‌باره‌ت به‌وه‌ى که ئێمه له‌ده‌نگدان له‌سه‌ر پڕۆژه یاساى بودجه ته‌نیا که‌وتین، به‌لاى منه‌وه ئه‌وه شه‌ره‌فێکى گه‌وره‌یه بۆ ئێمه که به‌ته‌نیا داکۆکى له مافه نه‌ته‌وه‌یه‌کانمان بکه‌ین، یاساى بودجه کێشه‌ى زۆر تیابووه، بۆیه پارتى نه‌چووه ژێر بارى ئه‌وه‌ى ده‌نگ به‌و یاسایه بدات، له‌باره‌ى په‌کخستنى په‌رله‌مانه‌وه، من واى نابینم پارتى په‌رله‌مانى په‌ک خستبێت، به‌ڵکو په‌رله‌مان هه‌وڵیده‌دا که حزبێک بخاته ده‌ره‌وه‌ى کایه‌ى په‌رله‌مان که خاوه‌نى ٣٨ کورسى په‌رله‌مانیه، هێزێک دێت له‌ناو په‌رله‌مانه‌وه ده‌یه‌وێت ئه‌م پارته خاوه‌ن مێژووه بخاته ده‌ره‌وه‌ى کایه‌ى سیاسى، ئه‌مه په‌رله‌مانى په‌کخست، پارتى هات له‌به‌ر ئه‌وه‌ى که کۆى کایه‌ى سیاسى له‌ژێر ههڕشهدابوو له‌لایه‌ن په‌رله‌مانه‌وه، بۆ ماوه‌یه‌ک په‌رله‌مانى ڕاگرت، خۆ ئه‌گه‌ر په‌رله‌مان ڕانه‌گیرایه ڕه‌نگه کۆى کایه‌ى سیاسى له‌کوردستاندا له‌ناو بچوایه. -پێتوایه گۆڕان و لایه‌نه‌کانى تر مه‌ترسى بوون بۆسه‌ر پڕۆسه‌ى سیاسى له هەرێمی کوردستاندا ، یان ده‌یانویست په‌ره به دیموکراتى بده‌ن له هەرێمی کوردستاندا و په‌رله‌مان کارا بکه‌ن، چونکه ئه‌وان هیچ بڕیارێکیان به‌بێ زۆرینه نه‌داوه، ته‌نانه‌ت ئه‌وڕۆژه‌ى که بڕیار بوو په‌رله‌مان گفتوگۆ له‌باره‌ى یاساى سه‌رۆکایه‌تى هه‌رێم بکرێت، ڕێژه‌ى یاسایى ته‌واو نه‌بوو سه‌رۆکى په‌رله‌مان دانیشتنه‌که‌ى دواخست؟ "که تۆ پابه‌ند نه‌بیت به‌یاساوه نا‌توانیت بلێیت هێزێکى دیموکراتیم" عه‌تا شێخ حه‌سه‌ن: یه‌ک له‌و هۆکارانه‌ى که په‌رله‌مان په‌کى که‌وت ئه‌وه‌بوو، که بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان نه‌یتوانى ئه‌و ڕۆژه ڕێژه‌ى یاسایى ئاماده‌بوونى په‌رله‌مانتاران ته‌واو بکات بۆ تێپه‌ڕبونى یاساى سه‌رۆکایه‌تى هه‌رێم، له‌باره‌ى په‌ره‌دان به‌دیموکراسی-شه‌وه، دیموکراسى به‌واتا فه‌لسه‌فیه‌که‌ى ئه‌وه‌یه سیستمێکه بۆ به‌ڕێوبردنى ده‌سه‌ڵات، له‌هه‌موو دنیادا ئه‌و هێزه‌ى ده‌سه‌ڵات به‌ڕێوه‌ده‌بات به‌رپرسیارێتى پاراستنى سیستمى سیاسى و کۆمه‌ڵایه‌تى ده‌که‌وێته ئه‌ستۆ، بۆیه پارتى که هێزێکه له‌ده‌سه‌ڵاتدا پشکى شێرى به‌رکه‌وتووه خۆى به‌رپرسیار ده‌زانێت به‌رامبه‌ر پاراستنى کایه‌ى سیاسى و کۆمه‌ڵایه‌تى، ههرهێزێکى سیاسى به‌پێچه‌وانه‌ى ئه‌م ڕەوتە ئیش بکات پارتى په‌یوه‌ندى له‌گه‌ڵدا ناکات، دیموکراسى واتاى سه‌روه‌رى یاسا، ئه‌نجومه‌نى شوراى دادوه‌رى له‌هه‌رێمى کوردستان به‌رزترین ده‌سه‌ڵاتى دادوه‌ریه، بڕیارى ده‌رکردووه بزوتنه‌وه‌ى گۆَڕان لێره‌وه به‌یاننامه ده‌رده‌کات ده‌ڵێت پابه‌ند نابم پێیه‌وه، که تۆ پابه‌ند نه‌بى به‌یاساوه نا‌توانیت بڵێیت هێزێکى دیموکراسیم، به‌ڵام له‌ئێستادا کاتى ئه‌وه نییه قه‌تماغه‌ى هه‌ندێک برین هه‌ڵبده‌ینه‌وه، کاتى ئه‌وه‌یه هه‌موو لایه‌ک قسه‌ى خێر بکه‌ین بۆ نزیکبونه‌وه‌ى لایه‌نه‌کان و ڕێکخستنى نێوماڵى کورد. - کێشه‌ى سه‌ره‌کى له هه‌رێمى کوردستاندا له‌نێوان پاتى و گۆڕان-دایه، وه‌ک ده‌ڵێیت پارتى ئێستا بهنههجى نه‌ته‌وه‌یى کار ده‌کات، که‌واته ئه‌و نهرمیانه چین، که پارتى ده‌ینوێنێت به‌رامبه‌ر بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان بۆئه‌وه‌ى دۆخى سیاسى هه‌رێم چاره‌سه‌ر بێت؟ "نه‌رمى نواندن له‌ئه‌نجامى دانووستان و گفتۆگۆ دروست ده‌بێت" عه‌تا شێخ حه‌سه‌ن: له هیچ شوێنێکى دنیا نه‌بووه که سه‌رۆکێک شه‌ڕ به‌رێته‌وه، داواى ده‌ستله‌کارکێشانه‌وه بکات، به‌ڵام سه‌رۆکى هه‌رێم له‌دواى دوورکه‌وتنه‌وه‌ى داعش له سنوره‌کانى هه‌رێمى کوردستان و له‌دوا سنوره‌کانى هێزى پێشمه‌رگه‌وه داواى له‌لایه‌نه‌کان کرد که گۆڕانکارى له‌سێ سه‌رۆکایه‌تیه‌که‌ى هه‌رێمى کوردستاندا بکه‌ن، له‌مه‌زیاتر نه‌رمى نوادن چییه، پێکهێنانى شاندى باڵا له مه‌کته‌بى سیاسى پارتى دیموکراتى کوردستان بۆ سه‌ردانى لایه‌نه‌کان ئه‌مه‌ش هه‌ر نه‌رمى نواندنه، نه‌رمى نواندن له ئه‌نجامى دانووستان و گفتۆگۆ دروست ده‌بێت، پارتى هه‌میشه ده‌رگاى گفتوگۆى دانه‌خستووه، وه بڕواى وایه که گفتوگۆ جۆرێکه له سیاسه‌تکردنى نه‌رم. - ئێوه بۆ درێژه‌دان به گفتوگۆکان هه‌ر چاوه‌ڕێى یه‌کێتى ده‌که‌ن، یان ئه‌گه‌ر تا ماوه‌یه‌کى تر یه‌کێتى وەڵامی نه‌دانه‌وه خۆتان ده‌ست به خولى دووه‌مى گفتوگۆکان ده‌که‌ن؟ "ڕه‌نگه گفتوگۆکان خێرا بکرێن" عه‌تا شێخ حه‌سه‌ن: له‌به‌رئه‌وه‌ى که گۆڕانکارییه‌کان خێرا بوون له جیهان و ناوچه‌که‌دا ڕه‌نگه گفتوگۆکان خێرا ببن، ده‌بێت ئه‌وه‌ى پێشتر بووبوو به‌گرفت تێیپه‌ڕێنین و هه‌موومان به‌شدارى له بڕیارى سیاسی‌دا بکه‌ین، ئێمه بێجگه له‌مانه هه‌میشه باسمان له ڕیفراندۆم کردووه، ڕیفراندۆم واتاى ڕۆڵدانه به تاکى کورد له‌دیاریکردنى پرسه چاره‌نوس سازه‌کاندا و دروستکردنى ده‌وڵه‌تیش بڕیارى چاره‌نوس سازه. -ئایا ڕیفراندۆم بۆ ئه‌وه‌نیه به‌رپرسیارێتى کاردانه‌وه‌کانى دروستبونى ده‌وڵه‌ت بدرێت بهکۆڵى میلـله‌ت-دا، یان پێویست نیه پێش ڕیفراندۆم لایه‌نه کوردییه‌کان گه‌ره‌نتى پاراستنى ئه‌و ده‌وڵه‌ته به‌ده‌ست بهێنن که ڕیفراندۆمى بۆ ده‌که‌ن، یاخود به‌م دۆخى ئابووریه‌وه ده‌توانین ده‌وڵه‌ت ڕابگه‌یه‌نین؟ "ده‌وڵه‌ت له‌سه‌ر ئیراده دروست ده‌بێت" عه‌تا شێخ حه‌سه‌ن: زۆر ده‌وڵه‌ت دروست بوون که ئابوورى به‌هێزیان نه‌بووه، ته‌نانه‌ت مهلیکیشیان نه‌بووه، که ده‌وڵه‌تى عێراق دروست بوو مه‌لیکى نه‌بوو، مهلیکێکیان له‌ده‌ره‌وه بۆهێنا، لەکاتێکدا کورد له‌و کاته‌دا مه‌لیک مه‌حمودى هه‌بوو، ده‌وڵه‌ت له‌سه‌ر ئیراده دروست ده‌بێت، ئێمه ئابووریه‌کى به‌هێزمان هه‌یه، به‌ڵام ئێستا تووشى قه‌یران بووه، هێزێکى پێشمه‌رگه‌ى به‌هێزمان هه‌یه، نزیکه‌ى ٢٢ ده‌وڵه‌ت ئێستا له کوردستاندا ڕاهێنان به هێزى پێشمه‌رگه ده‌کات، له‌لایه‌کى تریشه‌وه پشتگیرى نێو ده‌وڵه‌تیمان هه‌یه، وڵاتانانى دراوسێش دژایه‌تى دروستبوونى ده‌وڵه‌تى کوردى ناکه‌ن، ئێران ناڕازى نییه، به‌ڵام هه‌ندێک دڵنیایى ده‌وێت، تورکیا پێویستى به بوژاندنه‌وه‌ى ئابوورى خۆیه‌تى بۆیه پێویستى به مامه‌ڵه‌کردنه له‌گه‌ڵ هه‌رێمى کوردستاندا، عه‌ره‌به‌کان به‌جۆرێک گه‌شتونه‌ته ئه‌و بڕوایه‌ى که ده‌وڵه‌تى کوردى زیانى بۆئه‌وان نابێت. - بەپێی قسەکانی ئێوە بێت له ڕاگه‌یاندنى ده‌وڵه‌ت نزیک بوونه‌ته‌وه، ئایا له‌م نه‌ورۆزه‌دا بارزانى ده‌وڵه‌ت ڕاده‌گه‌یه‌نێت، چونکە خەڵک دەڵێت هەموو بەهارێک بارزانی دەڵێت دەوڵەت رادەگەیەنین؟ " من ناڵێم که‌ى ده‌وڵه‌ت ڕاده‌گه‌یه‌نرێت، چونکه ئه‌مه ئه‌قڵانى نییه" عه‌تا شێخ حه‌سه‌ن: ئه‌وه قسه‌ى میدیا و قسه‌ى هه‌ندێک خه‌ڵکه، که به‌بێ گرنگى له بڕیارى سه‌رۆک و میلـلهتى خۆى ده‌ڕوانێت، له‌هه‌موو دنیا هیچ شۆڕشێک به‌بێ ڕابه‌ر ناتوانێت سه‌ر بکه‌وێت، ئێمه ڕابه‌رێکمان هه‌یه که براوه‌ى جه‌نگى داعشه و سه‌رۆکێکى مه‌یدانییه، هه‌روه‌ها مێژوویه‌ک له‌خه‌باتى هه‌یه، بۆیه مافى خۆیه‌تى که بڕیار بدات، وه پێویسته تاکى هۆشیاریش له‌پشتى بڕیارى سه‌رۆکه‌که‌یه‌وه بێت، من ناڵێم ئه‌م به‌هاره ده‌وڵه‌ت راده‌گه‌یه‌نرێت، به‌ڵام وه‌ک چۆن له ناوخۆى هه‌رێمى کوردستان گفتوگۆکان به‌رده‌وامه له‌ده‌ره‌وه‌ش به‌هه‌مان شێوه گفتوگۆى سیاسى هه‌رێمى کوردستان له‌گه‌ڵ به‌غداشدا هه‌یه، به‌ڵام هه‌رێمى کوردستان ئێستا له‌ڕوى ئه‌خلاقیه‌وه ده‌وڵه‌ته، بۆیه ئه‌وانیش نه‌رمیان هه‌یه به‌رامبه‌ر ده‌وڵه‌تى کوردى هه‌یه، من ناڵێم که‌ى ده‌وڵه‌ت ڕاده‌گه‌یه‌نرێت، چونکه ئه‌مه ئه‌قڵانى نییه و باسکردن له‌کاتى ڕاگه‌یاندنى ده‌وڵه‌ت دیراسه‌ى ده‌وێت، به‌ڵام بهبۆچونى من نزیکه. - ئاماژه‌ت به‌وه‌دا که پارتى زۆربه‌ى جومگه‌کانى ده‌سه‌ڵاتى به‌ده‌سته‌وه‌یه، بۆیه به‌شی زۆرى سه‌روه‌ریه‌کانى به‌ر ده‌که‌وێت، ئایا پارتى شکستى که‌رتى نه‌وت و غاز و که‌رتى ئابووریش ده‌گرێته ئه‌ستۆ؟ "من پێى ده‌ڵێم بنیاتنانى ئابوورى" عه‌تا شێخ محه‌مه‌د: ئه‌وه‌ى به‌ڕێزت ناوى ده‌نێیت شکستى که‌رتى ئابوورى من پێى ده‌ڵێم بنیاتنانى ئابوورى، فه‌ره‌نسییه‌کان که قه‌یرانى دارایى ڕووى کرده وڵاته‌که‌یان سێ فڕۆکه‌خانه‌ى گه‌وره‌یان هێنایه سه‌ر فرۆشتن، ئه‌مریکا توشى قه‌یرانى دارایى بوو، یۆنان توشى قه‌یرانى دارایى بوو، ئێمه‌ش به‌هه‌مان شێوه تووشى ئه‌و قه‌یرانه بووین، ئێمه ئێستا خه‌ریکه ڕووبه‌ڕووى قه‌یرانى دارایى ده‌بینه‌وه، ئیراده‌ى ڕووبه‌ڕوبوونه‌وه‌ى له‌لایه‌ن حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان هه‌یه، وه ده‌رکه‌وته‌کانى چاره‌سه‌رى کێشه‌ى دارایى ده‌رکه‌وتووه. -کۆنگره‌ى نه‌ته‌وه‌یى پرسێکى گرنگه بۆ کورده‌کان، کۆما جڤاکێن کوردستان (که‌جه‌که) له‌ماوه‌ى ڕابردوودا بانگه‌وازێکى بۆ به‌ستنى کۆنگره‌ى نه‌ته‌وه‌یى بڵاوکرده‌وه بانگى له‌لایه‌نه‌کان کرد بۆ به‌ستنى کۆنگره‌ى نه‌ته‌وه‌یى، ئایا ئه‌و ههنگاوانهچین که پارتى ده‌ینێت بۆ به‌ستنى کۆنگره‌ى نه‌ته‌وه‌یى؟ "ئه‌وه‌ى که ئێستا گرنگه له‌نێوان لایه‌نه‌کاندا دروستکردنى میساقى نیشتیمانییە" عه‌تا شێخ حه‌سه‌ن: کۆنگره‌ى نه‌ته‌وه‌یى له‌پێشتردا هه‌نگاوى بۆ نرا، وه ڕه‌نگه سه‌روه‌رى هه‌نگاوى یه‌که‌م بۆ به‌ستنى کۆنگره‌ى نه‌ته‌وه‌یى به پارتى ببڕێت، به‌ڵام ئێستا زه‌مه‌نێکى تره، ئه‌وه‌ى که ئێستا گرنگه له‌نێوان لایه‌نه‌کاندا دروستکردنى میساقى نیشتیمانیه، میساقى نیشتیمانى ئه‌وه یه‌کلا ده‌کاته‌وه هێزه‌کانى هه‌رێمى کوردستان چۆن مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ به‌غدا و ئێران و تورکیا بکه‌ن، پارتى دیموکراتى کوردستان خۆى بە میراتگری کۆنگره‌ى نه‌ته‌وه‌یى ده‌زانێت، به‌ڵام میکانیزمه‌کان بۆ دواکه‌وت ئه‌وه پرسێکى دیکه‌یه من نامه‌وێت ئێستا قسه‌ى له‌سه‌ر بکه‌م. -ئه‌گه‌ر هه‌نگاوى دووه‌م هه‌بێت بۆ به‌ستنى کۆنگره‌ى نه‌ته‌وه‌یى پارتى چۆن نزیکى ده‌بێته‌وه؟ من ده‌ڵێم ئێستا کاتى دروستکردنى میساقى نه‌ته‌وه‌ییه، ئه‌وه‌ى گرنگه له‌کوردستاندا پرسى ده‌وڵه‌تى کوردیه، ئه‌گه‌ر هێزێک ده‌یه‌وێت کۆنگره‌ى نه‌ته‌وه‌یى دروست بکات با پشتگیرى دروستبونى ده‌وڵه‌تى کوردى بکات و سه‌روه‌رى خاکى کوردستان پێشێل نه‌کات و ئیستیفزازى هه‌رێمى کوردستان نه‌کات، کۆنگره‌ى نه‌ته‌وه‌یى ئه‌وه‌یه لهپراکتیکى کرده‌وه‌ى هێزه سیاسه‌کاندا ڕه‌نگ بداته‌وه. ش.ف
<urn:uuid:e52a63fd-68c8-434f-951f-605a26bf0184>
CC-MAIN-2017-17
http://rojnews.net/haber/13228/haber/13228/.html
2017-04-23T05:31:26Z
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2017-17/segments/1492917118477.15/warc/CC-MAIN-20170423031158-00113-ip-10-145-167-34.ec2.internal.warc.gz
ckb
0.992684
Arab
55
{"ckb_Arab_score": 0.9926835894584656}
ڕێزگرتن له ڕۆژی كۆمه‌ڵه له شاری سنه به پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، ڕۆژی سێشه‌ممه ٢٦ی ڕێبه‌ندان، كۆمه‌ڵێك له دۆستانی كۆمه‌ڵه و حیزبی كۆمۆنیستی ئێران له مه‌یدانی ئێقباڵی شاری سنه، له‌ڕێی داگیرساندنی مۆنهوهرهوه، ڕێزیان له كۆمه‌ڵه گرت. به پێی ئه‌م ڕاپۆرته سه‌ره‌ڕای هه‌بوونی هێزه لیباس شه‌خسییه‌كانی ڕژیم و یه‌گانی تایبه‌ت كه له هه‌موو كۆڵان و گه‌ڕه‌كه‌كانی ئه‌مشاره‌دا جێگیر كرابوون، ژماره‌یه‌ك له دۆستان و لایه‌نگرانی كۆمه‌ڵه و حیزبی كۆمۆنیستی ئێران له‌ڕێی داگیرساندانی مۆنهوهرهوه ڕێزیان له‌م ڕۆژه گرت. ئه‌م كاره، سه‌رنجی ژماره‌یه‌كی زۆر له خه‌ڵكی ئه‌مشاره‌ی بۆ لای خۆی ڕ‌اكێشا و به‌هۆی كۆبوونه‌وه و ده‌ربڕینی خۆشحاڵیی خه‌ڵك، هێزه ئه‌منییه‌تییه‌كان هه‌وڵیاندا به پێكهێنانی فه‌زای ترس و وه‌حشه‌ت، بڵاوه به خه‌ڵك بكه‌ن كه له‌گه‌ڵ سه‌رنج نه‌دانی ئه‌وان به‌ره‌وڕوو بوونه‌وه.
<urn:uuid:9c0ef406-b351-40e4-b4fa-db4096ccd4b4>
CC-MAIN-2017-17
http://komalah.org/index.php/hawalakan/13693.html
2017-04-29T11:14:10Z
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2017-17/segments/1492917123491.68/warc/CC-MAIN-20170423031203-00064-ip-10-145-167-34.ec2.internal.warc.gz
ckb
0.998517
Arab
3
{"ckb_Arab_score": 0.9985170960426331}
ئێران ده‌ڵێت ڕۆژئاوای ماوه‌ی مانگێـک مۆڵه‌تی هه‌یه هه‌تا مه‌رجه‌کانی تاران بۆ ڕێـکه‌وتنی سـووته‌مه‌نی ناوه‌کی په‌سه‌ند بکات، وه یان ئه‌وه‌تا ئێران خۆی ده‌ست به سـازکردنی سـووته‌مه‌نی ناوه‌کی ده‌کات. وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران مه‌نوچه‌هر موتـته‌کی ئه‌مڕۆ شه‌ممه له‌سه‌ر ته‌له‌فیزیۆنی حکومه‌تی ئێران ئه‌م دواین مۆڵه‌ته‌ی ڕاگه‌یاند. پـێشـنیازی تاران به دوای په‌سه‌ندنه‌کردنی ڕێـکه‌وتنی به پـشـتیوانی ڕێـکخراوی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان دێت که داوا له ئێران ده‌کات زۆربه‌ی یۆرانیۆمی خۆی بۆ پـرۆسهخستن بۆ ده‌ره‌وه بنێرێت و پاشـان له توێژینه‌وه‌کانی ناوه‌کیدا که‌ڵـکی لێوه‌ربگرێت. ئه‌و ڕێـکه‌وتنه به مه‌به‌سـتی که‌مکردنه‌وه‌ی یۆرانیۆمی پـێتێنراوی ئێرانه به چهشنێـک توانایی ئێران بۆ سـازکردنی چه‌کی ناوه‌کی ســنووردار بکات. به‌ڵام به جێـگای ئه‌وه ئێران پـێشـنیاز ده‌کات یان سـووته‌مه‌نی له ده‌ره‌وه ده‌کڕێت یان له ڕاده‌یه‌کی که‌مدا سـووته‌مه‌نی یۆرانیۆم بۆ ده‌ره‌وه بنێرێت و پاشـانیش بۆی بگه‌ڕێنـنه‌وه. سه‌ره‌ڕای گومانه‌کانی ڕۆژئاوا ئێران پـێدادهگرێت که پـرۆگرامه‌که‌ی بۆ مه‌به‌سـته‌کانی ئاشـتیخوازانه‌یه.
<urn:uuid:11af1d55-fcee-4b43-84bd-b4feb72457d5>
CC-MAIN-2017-17
http://www.dengiamerika.com/a/a-58-2010-01-02-voa6-89239592/956370.html
2017-04-29T11:15:33Z
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2017-17/segments/1492917123491.68/warc/CC-MAIN-20170423031203-00064-ip-10-145-167-34.ec2.internal.warc.gz
ckb
0.999745
Arab
8
{"ckb_Arab_score": 0.9997449517250061}
بە تەقەی هێزە چەکدارەکانی حکوومەت لە شاری سەردەشت، هاووڵاتییەکی مەدەنیی خەڵکی ئەو شارە ڕەوانەی نەخۆشخانە کرا. کوردپا، سەرلەبەیانیی ڕۆژی ٢٤ی سەرماوەز، گوندی"تیتی سەروو" لە ناوچەی ئالانی شاری سەردەشت، بووە گۆڕەپانی تەق و ڕەوی هێزە ئینتزامییەکان، کە بەو هۆیەوە جووتیارێکی پێ لە تەمەن بە سەختی بریندار بوو. لە هێرشی هێزە چەکدارەکان بۆ سەر ئەو گوندە، هاووڵاتییەک بە ناوی "سەردار خزرپوور" تەمەن ٤٤ ساڵە، کرایە ئامانجی تەقەی ڕاستەوخۆی ئەو هێزە چەکدارانە. ناوبراو لە کاتی کارکردنی لە ناو مووچە و مەزراکەی خۆیدا لە نزیک ئەو گوندە، دەکەوێتە بەر دەستڕێژی گوللە و پاش چەند کاتژمێرێک لەلایەن خەڵکی گوندی تیتی سەروو بۆ ناوەندی دەرمانیی شاری سەردەشت دەگوازرێتەوە. هەواڵنێری ئاژانسی کوردپا لە شاری سەردەشت لە زاری یەکێک لە شایەتحاڵەکانی ئەو ڕووداوەوە، گوتی: هێزە ئینتزامییەکان کاتژمێر ١١ی سەرلەبەیانی بە دوو ماشین هاتنە نێو گوندەکە و بە بێ بەڵگەی یاسایی دستیان بە گەڕان و پشکنینی ماڵەکان کردووە. ئەو ڕاپۆرتە لە درێژەدا دەڵێت: هێزە چەکدارەکانی حکوومەت پاش کاتژمێرێک لێکۆڵینەوە لە هێندێک لە هاووڵاتییانی مەدەنی، سەردار خزرپووریان لە نێو زەوییەکانی خۆیدا بینیوە و، بە بێ ئاگادار کردنەوە، ناوبراو دەدەنە بەر دەستڕێژی گوللە و لە ئاکامدا ئەو جووتیارە کوردە بە سختی بریندار دەبێت. سەبارەت بە هۆکاری سەرەکیی تەقە بەربڵاوەکانی هێزەکانی حکوومەت، زانیارییەکی ورد لە بەردەستدا نیە، بەڵام سەرچاوەی هەواڵی کوردپا باس لە "هەوڵی خۆسەرانەی هێزە ئینتزامییەکان" بۆ "دروست کردنی کەشی ترس و تۆقاندن" لە نێو هاووڵاتییاندا دەکەن. هەروەها یەکێک لە نزیکانی سەردار لە پەیوەندییەکی تەلەفوونیدا بە ئاژانسی کوردپای ڕاگەیاند کە؛ هێزە ئینتزامییەکان ڕێگرییان لە گواستنەوەی ئەو هاووڵاتییە کوردە بۆ شاری سەردەشت کردبوو. ئەو هاووڵاتییە کوردە خێزاندارە، خاوەنی دوو منداڵە و لە نەخۆشخانەی شاری سەردەشت بۆ چارەسەری پزیشکی خەوێنراوە و تەندروستیی ناجێگرە. دوو ساڵ پێش هێندێک لە نوێنەرانی مەجلیس لە شارەکانی کوردستانی ئێران بە نیسبەت"کوشتاری بەربڵاوی" هاووڵاتییانی مەدەنی لەلایەن هێزە چەکدارەکانی حکوومەتییەوە بە توندی ناڕەزایەتییان دەربڕیبوو. پێشتر محەممەد ساڵح نیکبەخت، مافناس و پارێزەری کورد لە پەیوەندیی تەلەفوونی لەگەڵ ئاژانسی کوردپادا، سەبارەت بە تەقە کردن لە هاووڵاتییانی مەدەنی کوردستان، گوتی: مەخابن هەنووکە مەئموورانی نیزامی و ئینتزامیی لە دادگاکان بە بیانوو و پاساوی ئەوەیکە؛ سەرەتا ئیشارە دەدەین، دواتر کەسی تاوانبار ئاگادار دەکەینەوە و تەنانەت تەقەی هەوایی دەکەین، خۆیان لەو ڕووداوە دەرباز دەکەن".
<urn:uuid:e06d0700-9c62-4624-937f-c8228f1cea37>
CC-MAIN-2017-17
http://kurdane.com/kurdish/article-389.html
2017-04-30T10:52:50Z
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2017-17/segments/1492917125074.20/warc/CC-MAIN-20170423031205-00300-ip-10-145-167-34.ec2.internal.warc.gz
ckb
0.954581
Arab
8
{"ckb_Arab_score": 0.9545814990997314, "hac_Arab_score": 0.02414984442293644, "sdh_Arab_score": 0.02127878926694393}
ته‌رمی سه‌رۆكی پـێشـووی ئه‌مریكا جێڕاڵد فۆرد گه‌یشته شـاره‌كه‌ی خۆی گراند ڕاپـیدس له ویلایه‌تی میشـیگن، دوای ئه‌وه‌ی ڕۆژی سـێشه‌ممه مه‌راسیمه فهرمیـیهكهی له واشـنتۆنی پایته‌خت كۆتایی پـێهات. له‌گه‌ڵ گه‌یشتنی ته‌رمی سه‌رۆكی پـێشـووتری ئه‌مریكا جێڕاڵد فۆرد بۆ شـاره‌كه‌ی گراند ڕاپـیدس به كه‌ژاوه‌یه‌ك به ناو شه‌قامه‌كانی ئه‌و شـاره‌دا تێـپه‌ڕ ده‌بوو كه له 75 ئۆتۆمبیل پـێـكهاتبوو، وه به ده‌یان هه‌زار كه‌س به‌ڕێزه‌وه له ئه‌مبه‌ر و ئه‌وبه‌ری شه‌قامه‌كاندا وه‌سـتابوون تاوه‌كو بڕوانه جه‌نازه‌كه‌ی. پاشـان ته‌رمه‌كه‌ی گه‌یشته مۆزه‌خانه‌كه‌ی له شـاری گراند ڕاپـیدس، وه دوای مه‌راسیمی ئاینی له كڵـێسـایهكی شاره‌كه له ناو مۆزه‌خانه‌كه‌یدا ده‌نێژرێت. شـایانی ئاماژه پـێـكردنه جێڕاڵد فۆرد بۆ ماوه‌یه‌كی درێژ نوێنه‌ری ویلایه‌تی میشـیگن بوو له كۆنـگرێس، وه دوای ئابڕوچوونی ناسراو به واتهرگهیهتی ڕیچارد نێـكـسـۆنی سه‌رۆكی ئهوسـای ئه‌مریكا له سـاڵی 1974 دا و ده‌ست له‌كاركێشـانه‌وه‌ی، جێڕاڵد فۆرد كه ئه‌و ده‌مه جێـگری سه‌رۆك بوو شـوێنی گرته‌وه.
<urn:uuid:098afcba-2977-4e30-9a0c-787ee40f8043>
CC-MAIN-2017-17
http://www.dengiamerika.com/a/a-58-2007-01-03-voa1-89207837/949989.html
2017-04-24T01:42:17Z
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2017-17/segments/1492917118950.30/warc/CC-MAIN-20170423031158-00415-ip-10-145-167-34.ec2.internal.warc.gz
ckb
0.98231
Arab
15
{"ckb_Arab_score": 0.9823101162910461, "sdh_Arab_score": 0.016735702753067017}
تاوانکاران بە پارە تاوانەکەیان دەشارنەوە ژمارەیەکی زۆر لەو تاوانی کوشتنانەی لە مالمۆ ڕوویان داوە ناگەنە دادگا بەهۆی ئەوەی تاوانکاران بە پارە قوربانییەکە بێدەنگ دەکەن. لە ماوەی ساڵی ڕابوردوودا 13 تاوانی کوشتن لە شاری مالمۆ ڕوویان داوە بەڵام ژمارەیەکی زۆری لێکۆڵینەوەکان بەپێی پێویست ناچنە پێش و ناگەنە ئاستی دادگایی کردن، لەبەرئەوەی هاوتەریبی دامودەستگەکانی داد جۆرێکی تر لە دادگایی‌کردنی نافەرمی لە کۆمەڵگەدا درووست بووە، ئەویش ئەوەیە کە کەسی تاوانکار و قوربانی لەنێو خۆیاندا کێشەکە کۆتایی پێ دێنن. داواکاری گشتیی (Åklagare) بەو هۆیەوە ناتوانن بە پێی پێویست لە تاوانکارییەکان بکۆڵنەوە و بیگەیەننە دادگا. پار ئەندەرشۆن بەڕێوەبەری داواکارانی گشتیی لە مالمۆ کە لە دۆسییەی تاوانە قورسەکان دەکۆڵێتەوە، دەڵێت، ئاگاداری چەند دۆسیەیەکم کە تاوانکاران بە پارە کەسی قوربانیان هان داوە تا سکاڵاکەیان بکێشنەوە و نەیگەیەننە دادگا. بۆ نموونە ساڵی ڕابوردوو پیاوێک لە مالمۆ لە هەوڵێکدا بۆ کووشتنی تەقەی لێکرابوو، لە کاتی لێکۆڵینەوەی پۆلیس دوو کەسی وەک تاوانکار دیاری کردووە، ئەو کاتەی کە دۆسییەکە گەیشتە دادگای بەرایی ئەو پیاوە سکاڵاکەی کێشایەوە. لە بەدواداچوونی ئەو دۆسییەیەدا دەرکەوتووە کە دایکی ئەو کەسی تەقەی لێکراوە لەلایەن تاوانکارانەوە هەوڵدراوە بە پارە بێدەنگی بکەن بەڵام ئەو ژنە ڕازی نەبووە، لەبەرامبەردا کوڕەکەی واتا ئەو پیاوەی تەقەی لێکراوە دواتر لە قسەکانی پەشیمان بۆتەوە. بەڵام بەهۆی ئەوەی کە قسە و زانیارییەکانی قوربانییەکە هەروەها بەڵگەکان لەسەر ئەو دوو تاوانبارە هێندە بەهێز بوون کە دادگا بە 10 ساڵ زیندانیی سزای دان. بەشێویەکی گشتی ئەم دیاردەیە جگە لە مالمۆ لە شارەکانی دیکەش بەدی دەکرێت بەتایبەت لە نێو هەندێک گرووپی کۆمەڵگەی سویدیدا باوە کە متمانەیان بە پۆلیس و دەستگەی داد نییە، بەتایبەت کە لە وڵاتی خۆیان ئەو دەستگانە جێی متمانە نەبوون. یاخود ئەوەی کە خەڵکی نا‌وێرن لە گەڵ پۆلیس و دەستگەکانی داد قسە بکەن و شایەتیی بدەن، هەربۆیە گرنگە بارودۆخێکی وا بڕەخسێنرێت کە شایەتحاڵان هەست بکەن ژیانیان پارێزراوە و بوێرن هاوکاریی دەستگەکانی دادوەریی بکەن. داواکاری گشتیی پار ئەندەرشۆن دەڵێت.
<urn:uuid:afff7f7c-29fd-4d39-8e4a-65839f1a57dd>
CC-MAIN-2017-17
http://sverigesradio.se/sida/artikel.aspx?programid=2200&artikel=6631686
2017-04-28T02:41:00Z
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2017-17/segments/1492917122726.55/warc/CC-MAIN-20170423031202-00065-ip-10-145-167-34.ec2.internal.warc.gz
ckb
0.934166
Arab
6
{"ckb_Arab_score": 0.9341655969619751, "sdh_Arab_score": 0.05238597095012665, "hac_Arab_score": 0.013445033691823483}
کاربه‌ده‌ستانی عێراقی ده‌ڵێن له ئاکامی دوو ته‌قینه‌وه له ده‌ره‌وه‌ی ئۆفیسی لایه‌نێکی کوردی به‌لانی که‌م 18 که‌س کوژراون و زیاتر له 65 که‌سیش بریندارن. ته‌قینه‌وه‌کانی ڕۆژی یه‌کشه‌ممه که یه‌کێکیان هێرشێکی خۆکوژی بووه له ده‌ره‌وه‌ی ئۆفیسی یه‌کێتی نیشتیمانی کوردستان بووه که جه‌لال تاڵه‌بانی سه‌رۆکی عێراق سکرتێری گشتیه‌تی. ئه‌م ئۆفیسهش له شارۆچکه‌ی جه‌له‌ولا ده‌که‌وێته نزیک باڵه‌خانه‌یه‌کی تایبه‌ت به هێزه ئاسایشیه‌کان. ته‌قینه‌وه‌ی دووه‌میش له‌و ده‌مه‌دا بوو که کارمه‌ندانی فریاگوزاری گه‌یشتبوونه شوێنی ته‌قینه‌وه‌ی یه‌که‌م. عێراق له ئێستادا ڕووبه‌ڕروی به‌دترین توندوتیژی بۆته‌وه له چه‌ند ساڵی ڕابردوودا و ته‌نها له مانگی 5ی ڕابردوودا نزیکه‌ی 800 که‌س کوژراون. له شوێنه‌کانی تری عێراقیش شه‌ڕ و توندوتیژی به‌رده‌وامن و له شاری موسڵ له باکوری عێراق شه‌ڕی قورس ڕوویانداوه له نێوان توندڕه‌وانی داعش واته ڕێکخراوی تێرۆریستی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی له عێراق و شام له‌گه‌ڵ هێزه ئاسایشیه عێراقیه‌کاندا و وه‌ک کاربه‌ده‌ستانی وڵاته‌که ده‌ڵێن ده‌یان توندڕه‌و کوژراون و هه‌روه‌هاش 21 پۆلیس له‌و شه‌ڕانه‌ی موسڵدا کوژراون که چه‌ند ڕۆژێکه به‌رده‌وامه. ڕۆژی شه‌ممه‌ش هه‌ر ته‌نها له به‌غدا پایته‌ختی عێراق نزیکه‌ی شه‌ست که‌س کوژران واته له هه‌مان ڕۆژی هێرشی توندڕه‌وان بۆسه‌ر زانکۆی ئه‌نبار له شاری ڕومادی ڕۆژئاوای عێراق. موحه‌مه‌د شاکر دانیشتویه‌کی به‌غدایه و له‌سه‌ر ته‌قینه‌وه‌کانی ناوچه‌ی که‌ڕاده ده‌ڵێت ئۆتۆمبێلێک ڕاگیرابوو، ته‌قیه‌وه و ژماره‌یه‌ک خه‌ڵکی کوشتووه و برینداریش کردووه. تا ئاماده‌کردنی ئه‌م هه‌واڵه هێشتا هیچ لایه‌نێک به‌رپرسیارێتی خۆی له‌و ته‌قینه‌وه‌یه‌ی به‌غدا ڕانه‌گه‌یاندووه.
<urn:uuid:d30c50c8-1b7b-4b97-b499-072d0caecc0a>
CC-MAIN-2017-17
http://www.dengiamerika.com/a/1932068.html
2017-04-24T15:17:52Z
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2017-17/segments/1492917119637.34/warc/CC-MAIN-20170423031159-00364-ip-10-145-167-34.ec2.internal.warc.gz
ckb
0.996311
Arab
13
{"ckb_Arab_score": 0.9963114261627197}
K24 – هه‌ولێر سیگمار گابریڵ، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ڵمانیا رۆژێك پاش ئه‌وه‌ی له به‌غداوه گه‌یشته هه‌رێمی كوردستان، سه‌ردانی مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستانی كرد. گابریڵ شه‌وی رابردوو گه‌یشته فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر و له‌لایه‌ن نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان و ژماره‌یه‌ك به‌رپرسی دیكه‌ی باڵای حكوومه‌ت پێشوازی لێكرا. په‌یامنێری كوردستان24 له شوێنی كۆبوونه‌وه‌ی سه‌رۆكی هه‌رێم و وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌لمانیا رایگه‌یاند گابریڵ ئاماژه‌ی به‌وه‌دا "پێشمه‌رگه رۆڵێكی كارای له شه‌ڕی تیرۆر هه‌یه و توانی داعش تێكبشكێنێت و پێشمه‌رگه ناوێكی ناسراوه". گوتیشی "شه‌ڕی دژی داعش و هاوكاریكردنی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه ته‌ورێكی سه‌ره‌كی كۆبوونه‌وه‌ی بارزانی و وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ڵمانیا ده‌بێت" كه ئه‌ڵمانیا له‌سه‌ر یارمه‌تییه سه‌ربازییه‌كانی بۆ هێزه‌كانی پێشمه‌رگه به‌رده‌وامه، به‌تایبه‌تی له سه‌ره‌تای شه‌ڕی داعش، بێ گه‌ڕانه‌وه بۆ به‌غدا، چه‌كی میلانی بۆ پێشمه‌رگه نارد. "موسڵی دوای داعش و ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی ناوچه رزگاركراوه‌كان"، ته‌ورێكی دیكه كۆبوونه‌وه‌ی سەرۆكی ھەرێمی كوردستان و وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ڵمانیا ده‌بێت. بڕیاره پاش كۆبوونه‌وه، بارزانی و گابریڵ كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی ببه‌ستن و دواتر وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ڵمانیا سه‌ردانی راهێنه‌ره سه‌ربازییه‌كانی وڵاته‌كه‌ی ده‌كات كه مه‌شق و راهێنان به هێزه‌كانی پێشمه‌رگه ده‌كه‌ن. دیارترین هاوكارییه‌كان ئه‌ڵمانیا بۆ هێزه‌كانی پێشمه‌رگه، چه‌كی دژه تانكی میلان بووه، كه به گوێره‌ی فه‌رمانده سه‌ربازییه‌كان، رۆڵێكی یه‌كلاكه‌ره‌وه‌ی هه‌بووه له به‌ره‌نگاربوونه‌وه و ته‌قاندنه‌وه‌ی ئۆتۆمبێله بۆمبڕێژكراوه‌كانی داعش. سیگمار گابرێل، له دایكبووی ساڵی 1959یه و له رۆژی 27ی كانوونی دووه‌م/ یه‌نایه‌ری 2017، پۆستی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ڵمانیا وه‌رگرت، كه پێشتر فرانك واڵته‌ر شتاینمایه‌ر له‌و پۆسته‌دا بوو و ئێستا بووه‌ته سه‌رۆكی ئه‌ڵمانیا.
<urn:uuid:054262e8-0884-4465-80be-d21c4c2fbda3>
CC-MAIN-2017-17
http://www.kurdistan24.net/so/news/87cc3712-a3ec-49d0-b91d-4b4dacae9b7d/%D8%A8%D8%A7%D8%B1%D8%B2%D8%A7%D9%86%DB%8C-%D9%88-%D9%88%D9%87%E2%80%8C%D8%B2%DB%8C%D8%B1%DB%8C-%D8%AF%D9%87%E2%80%8C%D8%B1%D9%87%E2%80%8C%D9%88%D9%87%E2%80%8C%DB%8C-%D8%A6%D9%87%E2%80%8C%DA%B5%D9%85%D8%A7%D9%86%DB%8C%D8%A7-%D8%B1%DB%95%D9%88%D8%B4%DB%8C-%D9%85%D9%88%D8%B3%DA%B5%DB%8C-%D8%AF%D9%88%D8%A7%DB%8C-%D8%AF%D8%A7%D8%B9%D8%B4-%D8%AA%D8%A7%D9%88%D8%AA%D9%88%DB%8E-%D8%AF%D9%87%E2%80%8C%D9%83%D9%87%E2%80%8C%D9%86
2017-04-28T16:05:01Z
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2017-17/segments/1492917122996.52/warc/CC-MAIN-20170423031202-00014-ip-10-145-167-34.ec2.internal.warc.gz
ckb
0.935693
Arab
8
{"ckb_Arab_score": 0.9356929659843445, "sdh_Arab_score": 0.05758430063724518}
نێچیرڤان بارزانی كار و چالاكییه‌كانی تیمێكی پزیشكانی ئوردنی به‌رز ده‌نرخێنێت له دیدارێكدا شاندی میوان كه به یاوه‌ریی به‌ڕێز هه‌یسه‌م ئهبولفوول كونسوڵی گشتیی شانشینی ئوردنیی هاشمی له هه‌رێمی كوردستان هاتبوون، سوپاسی كۆمه‌ڵه‌ی دۆستایه‌تیی كوردستانی - ئوردنییان كرد بۆ ڕێكخستنی ئه‌و ده‌رفه‌ته و سوپاسی حكوومه‌تی هه‌رێم و وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی ته‌ندروستیی هه‌ولێریشیان كرد بۆ كارئاسانی له كار و چالاكییه‌كانی یه‌ك ههفتهییهكهیاندا و ئاماده‌ییی خۆشیان ده‌ربڕی بۆ هه‌ر هاوكاری و هه‌ماهه‌نگییه‌ك.
<urn:uuid:f4e57de8-dc88-4ddf-b9b9-2f9530e3faad>
CC-MAIN-2017-17
http://cabinet.gov.krd/?lngnr=12&smap=01010000
2017-04-26T13:38:54Z
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2017-17/segments/1492917121355.9/warc/CC-MAIN-20170423031201-00357-ip-10-145-167-34.ec2.internal.warc.gz
ckb
0.967437
Arab
7
{"ckb_Arab_score": 0.9674372673034668, "sdh_Arab_score": 0.028714733198285103}
ڕۆژنیوز - محه‌مه‌د و شه‌ماڵ حه‌سه‌ن شه‌ره‌فى، جێگرى سکرتێرى حزبى دیموکراتى کوردستانى ئێران، دانیشتن و له‌یه‌ک نزیکبوون له‌سه‌ر پرسى گه‌لى کورد به گشتى له هه‌موو پارچه‌کان بە تەنیا ڕێگاچارە دەزانێت و ڕاشیدەگەیەنێت:" گه‌یشتنى لایه‌نه‌کان بۆ لاى یه‌ک و یه‌ک ده‌نگى له ناو ماڵى کورد زه‌حمه‌ته، به‌ڵام هه‌موو شتێکیش چاوه‌ڕوان کراوه و نا مومکین نییه". حه‌سه‌ن شه‌ره‌فى، جێگرى سکرتێرى حزبى دیموکراتى کوردستانى ئێران (حدکا) له چاوپێکه‌وتنێکى ئاژانسى ڕۆژنیوزدا سه‌باره‌ت به خه‌بات له ڕۆژهه‌ڵاتى کوردستان، دروستکردنی ئۆپۆزسیۆنێکى هاوبه‌ش و گرنگی یەکێتی نەتەوەیی و بەستنی کۆنگره‌ى نه‌ته‌وه‌یى، هەوڵەکان بۆ یەکگرتنەوەیاقن لەگەڵ حزبی دیموکراتی کوردستان(حدک) و بەشداریکردنیان لە هەڵبژاردنەکانی ئێران، بۆ ڕۆژنیوز دەدوێت. دەقی چاوپێکەوتنەکە: -له ڕۆژه‌ڤى ڕۆژهه‌ڵاتى کوردستان ده‌نگۆى ئۆپۆزسیونێکى هاوبه‌ش له ئارادایه (حدکا) بۆچوونى له سه‌ر ئه‌م بابه‌ته چۆنه؟ "له‌یه‌ک نزیکبوون له‌سه‌ر پرسى گه‌لى کورد، تەنیا ڕێگا چارەیە" شه‌ره‌فى: یه‌کگرتوویى کورد له هه‌موو کاته‌کاندا پێویستیه‌کى گرنگ بووه، کورد له‌هه‌ر سه‌رده‌مێکدا یهکگرتووبووبێت، ئه‌وا سه‌رکه‌وتنى به ده‌ست هێناوه، به‌ڵام هه‌ر کاتێک په‌رش و بڵاوبوون دوژمن توانیوێتى کاریگه‌ر بێت له‌سه‌ر خه‌بات و تێکۆشانى گه‌لى کورد، پرسى یه‌کگرتن و یه‌ک ده‌نگى له ڕۆژهه‌ڵات و ئێران کاریگه‌رى ده‌خاته سه‌ر ڕۆڵ و کاریگه‌رى کورد له ڕۆژهه‌ڵاتدا ئه‌مه له لایه‌ک، له لایه‌کى تره‌وه له کوردستان به گشتى یه‌کگرتنى هه‌موو لایه‌نه‌کان پێویستیه‌کى گرنگه، به‌ڵام ئه‌م یه‌کگرتن و هاوده‌نگییه ناکۆکى و به کێشه نابێت، چونکه هه‌ر حزب و لایه‌نێک فکر و سیاسه‌ت و خه‌باتى جیاوازى هه‌یه، له ساڵانى ڕابردوودا لایه‌نه‌کان له ڕۆژهه‌ڵاتى کوردستان یه‌کتریان زۆر تۆمه‌تبار ده‌کرد و دژى یه‌کترى کاریان ده‌کرد خۆشبه‌ختانه ئێستا ئه‌م جۆره کرده‌وانه نه‌ماوه، ساڵانى ڕابردوو ڕه‌وتى له یه‌ک بڵاوبوون و له یه‌ک دابڕان بوو بۆیه زۆر کات لێدوانى دژ به یه‌ک وای ده‌کرد، که بارودۆخه‌که ئاڵۆزتر بێت، بۆیە له ئێستادا پێش ئه‌وه‌ى به‌ره‌یه‌کى هاوبه‌ش پێکبهێندرێت، ئه‌وا پێویسته ئه‌م ئاڵۆزی و ناکۆکییانه‌ى، که هه‌ن به‌لاوه بنرێن بۆیه لێره‌دا ده‌ڵێم له ئێستادا گفتوگۆ له سه‌ر ئه‌م پرسه بکرێت بۆ داهاتوو له سه‌ر پێکهێنانى به‌ره‌یه‌کى هاوبه‌ش هه‌ر چه‌نده من ئه‌مه به زه‌حمه‌ت ده‌زانم، به‌ڵام له هه‌مانکاتیشدا به شتێکى مهحالیشى نازانم بۆیه دانیشتن و له‌یه‌ک نزیکبوون له‌سه‌ر پرسى گه‌لى کورد به گشتى له هه‌موو پارچه‌کان ته‌نیا ڕێگه چاره‌یه. -ئەگەر لەیەک نزیکبوون تەنیا ڕێگاچەرەبێت، کەواتە حدکا، بەستنی کۆنگره‌ى نه‌ته‌وه‌یى چۆن دەبینێت؟ "یه‌ک ده‌نگى له ناو ماڵى کورد زه‌حمه‌ته، به‌ڵام نامومکینیش نییە" حه‌سه‌ن شه‌ره‌فى: کۆنگره‌ى نه‌ته‌وه‌یى ماوه‌یه‌کى درێژه کارى بۆ ده‌کرێت و له ئێستاشدا ڕۆژه‌ڤى سه‌ره‌کییه له ناو حزبه‌کان و خه‌ڵکى کوردستان، خۆشبه‌ختانه چه‌ند ساڵ له‌مه‌وبه‌ر له هه‌ولێر لایه‌نه سه‌ره‌کیه‌کانى هه‌ر چوار لاى کوردستان به‌شدارى یه‌که‌م هه‌نگاوى ده‌ستپێکردنی کۆنگره‌ى نه‌ته‌وه‌یى بوون منیش یه‌کێک له‌و پێنج که‌سه‌ى لایه‌نى ڕۆژهه‌ڵاتى کوردستان بووم، که به‌شدارى هه‌نگاوى به‌ستنى کۆنگره‌ى نه‌ته‌وه‌یى بووم، سه‌ره‌تا کاره‌کانى کۆنگره زۆر به باشى به‌ڕێوه‌ده‌چوو له سه‌ر کۆمیسیونهکانى کۆمه‌ڵایه‌تى، فه‌رهه‌نگى، ڕاگه‌یاندنى هاوبه‌ش قسه کرا و کۆمیسیۆنهکانیش ده‌ستنیشان کران، به‌ڵام کاتێک کار که‌وته سه‌ر پۆست و هه‌ر پارچه‌یه‌ک به چه‌ند که‌س به‌شدار بیت کێشه‌که زیاتر له سه‌ر ئه‌مه بوو، گه‌یشتنى لایه‌نه‌کان بۆ لاى یه‌ک و یه‌ک ده‌نگى له ناو ماڵى کورد زه‌حمه‌ته، به‌ڵام هه‌موو شتێکیش چاوه‌روان کراوه و نا ممکین نییه. -سەبارەت بە کێشەی کورد لەگەڵ ڕژێمی ئێران، ئێوە رێگای سەربازی بە گونجاو ەدزانن یان گفتوگۆ؟ "ڕۆڵه‌کانى کورد به جێگاى ڕادەستبوون، خۆڕ‌اگرى و شه‌ڕیان هه‌ڵبژارد" شه‌ره‌فى: ئێمه پێمان خۆشه به ڕێگه‌ى دیالۆگ کێشه‌ى کورد له ئێران چاره‌سه‌ر بیت مێژوو پێمان ده‌ڵێت هه‌ر وڵاتێک شه‌ڕى کردووه له دواى هه‌موو شه‌ڕێک دواجار به دیالۆگ و دانیشتن کێشه‌کان چاره‌سه‌ر بوون، له هاتنه سه‌ر کارى ڕ‌ژێمى کۆمارى ئیسلامى ئێرانه‌وه زۆر هه‌وڵمان دا به دانیشتن و گفتوگۆ کێشه‌ى کورد چاره‌سه‌ر بکه‌ین ئێران هیچ ڕێگه‌یه‌کى بۆ نههێهێشتینهوه یان ده‌بوایه ڕادەست ببین یا به‌رگرى له خۆمان بکه‌ین، بۆ ئه‌مه‌ش ڕۆڵه‌کانى کورد به جێگاى ڕادەستبوون، خۆڕ‌اگرى و شه‌ڕیان هه‌ڵبژارد، ڕژێمێکى ئیدۆلۆژى مه‌زهه‌بى نه باوەڕى به دیموکراسى ده‌بێت که ویست و داخوازی ئێمه‌یه، نه باوەڕی به دادى کۆمه‌ڵایه‌تى هه‌یه، نه باوەڕى به یه‌کسانى ژن و پیاو هه‌یه، بۆیه ئه‌و خه‌باته‌ى ئێمه خه‌باتێکى هه‌مه جۆر و هه‌مه ڕه‌نگه چی پێویست بکات ئه‌نجامى ده‌ده‌ین، پشتمان به‌خه‌ڵکى گوند و شاره‌کان به‌ستووه. -هه‌وڵدان هه‌یه بۆ یه‌کگرتنه‌وه‌ى هه‌ر دوو باڵى حزبى دیموکرات؟ "ده‌ستمان به گفتوگۆ کردووه" شەرەفی: له ڕاستیدا جیابوونه‌وه زۆر به ئاسانى ده‌کرێت، به‌ڵام یه‌کگرتنه‌وه ماوه ده‌بات و ده‌بێت سه‌بریش هه‌بێ، له ئێستادا ئێمه له‌گەڵ هاوڕێیانمان له حزبى دیموکراتى کوردستان ده‌ستمان به گفتوگۆ کردووه، گفتوگۆکان له ماوه‌ى ڕابردوودا باش نه‌بوون، به‌ڵام له‌م چه‌ند ڕۆژه‌دا ده‌ستمان به گفتوگۆ کردۆته‌وه هیوادارم هاوڕێکانمان به باشى نزیک ببنه‌وه و ئه‌م مه‌سه‌له‌یه‌ش چاره‌سه‌ر بێت. -ئێران زۆر جار هه‌ڕه‌شه و هێرشى کردۆته سه‌ر ئێوه وەڵامتان چ چى ده‌بێت؟ " به‌رگریمان له خۆمان کردووه" شه‌ره‌فى: ئه‌مه جارى یه‌که‌م و دووهه‌م نییه که ئێران هێرش و هه‌ڕه‌شه له ئێمه ده‌کات چه‌ندین جار له قه‌ندیل به فڕۆکه بۆردومان کراوین، لێره له کۆیه چه‌ندین جار هێزى چه‌ند هه‌زار که‌سى هێرشیان کردووەته سه‌ر ئێمه به‌رگریمان له خۆمان کردووه، ئه‌م جۆره هه‌ڕه‌شه و هێرشانه ئێمه له خه‌بات و تێکۆشان سارد ناکاته‌وه هه‌موو پلانى کۆمارى ئیسلامى ئێرانمان له دژى خۆمان پێشبینى کردووه. -هه‌ڵبژاردنى ئه‌مساڵى ئێران بایکۆت ده‌که‌ن یا به پێچه‌وانه‌وه؟ "هەڵبژاردن بۆ گەلی کورد تەنیا ئاڵوگۆڕ له مۆره‌کاندا ده‌کرێت" شه‌ره‌فى: تا ئێستا ئێمه له کۆمیته‌ى ناوه‌ندى حزبه‌که‌مان له سه‌ر ئه‌م بابه‌ته کۆنه‌بووینه‌ته‌وه به ڕوونى پێتان بڵێم ئێمه چى ده‌که‌ین، به‌ڵام به پێى ئه‌و ناسینه‌ى له گه‌ل حزبى دیموکراتى کوردستانى ئێران هه‌مه، هه‌روه‌ها به پێی ئه‌وه‌ى، که حزبه‌که‌مان ناسینى له سیاسه‌تى ئێران هه‌یه هیچ سیاسه‌تێک له کۆمارى ئیسلامى ئێران ناگۆڕێت، بۆیه هەڵبژاردنەکە بۆ گه‌لى کورد ئه‌ونده جدى نییه تەنیا ئاڵوگۆڕ له مۆره‌کاندا ده‌کرێت وه‌کو تر چ له سیاسه‌ت و گۆڕانکارى له ئێران‌دا نایه‌ته ئاراوه. -په‌یامى کۆتاییتان بۆ گه‌لى کورد چییه؟ شەرەفی: پێم وایه خه‌ڵکى کوردستان کاتى ئه‌وه هاتووه که زیاتر له جاران خۆیان به شه‌ریکى خه‌بات و بزوتنه‌وه‌ى خۆیان بزانن له هه‌ر شوێنێک ده‌توانن ناڕه‌زایه‌تى خۆیان له دژى کۆمارى ئیسلامى ده‌رببڕن بۆیه ده‌بێت زیاتر له جاران به‌شدارى له خه‌بات و چالاکیه‌کاندا بکه‌ن، هه‌ر وه‌ها بۆ حزب و لایه‌نه سیاسیه‌کانى کوردستان ئه‌وه‌یه ئه‌و هه‌وڵ و له یه‌ک نزیک بوونه‌وانه که هه‌ن بگه‌نه ڕێگه چاره‌یه‌ک و ئه‌و هه‌ولانه‌ش فراوانتر و به‌ره‌و پێشترى ببهیهن بۆ ئه‌وه‌ى زه‌مینه‌یه‌کى باش له داهاتوودا بۆ گه‌لى کورد بڕخسێنین. ش.ف
<urn:uuid:0a384fa7-c327-4ebc-97c6-5556c6c40e3d>
CC-MAIN-2017-17
http://rojnews.net/haber/13403/haber/13425/.html
2017-04-30T14:39:56Z
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2017-17/segments/1492917125654.80/warc/CC-MAIN-20170423031205-00007-ip-10-145-167-34.ec2.internal.warc.gz
ckb
0.988455
Arab
72
{"ckb_Arab_score": 0.9884554147720337, "sdh_Arab_score": 0.011167088523507118}
له‌شكری ئه‌مریكی له عیراق ده‌لێت نزیكی یه‌ك هه‌زار گرتووی له به‌ندیخانه‌ی ئه‌بو غرێب ئازاد كردووه. له به‌یاننامه‌یه‌كی له‌شكری هاتووه كه گیراوه‌كان له سه‌رنسه‌ری عیراق بۆ به‌ندیخانه‌ی ئه‌بو غرێب گواستراونه‌ته‌وه و له ماوه‌ی چوار رۆژی رابردوودا ئازاد كراون. كاربه‌ده‌ستانی له‌شكری ده‌لێن زۆر به ئاگاداری لێكۆلینه‌وه له‌گه‌ل گیراوه‌كان كراوه و دیاربووه كه تاوانی گه‌وره‌یان ئه‌نجام نه‌داوه. شایانی باسه هه‌ندێك له كاربه‌ده‌ستانی سوننی داوای ئازادكردنی ئه‌و گیراونهیان كردبوو كه به‌بێ ئه‌وه‌ی تۆمه‌تبار بكرێن گیراون.
<urn:uuid:59a27b47-5396-4db9-a87c-360fde6a52f0>
CC-MAIN-2017-17
http://www.dengiamerika.com/a/a-58-2005-08-27-voa2-89172242/943977.html
2017-04-30T14:49:42Z
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2017-17/segments/1492917125654.80/warc/CC-MAIN-20170423031205-00007-ip-10-145-167-34.ec2.internal.warc.gz
ckb
0.971619
Arab
9
{"ckb_Arab_score": 0.9716185927391052, "sdh_Arab_score": 0.026838483288884163}
دکتۆر نه‌جمه‌دین که‌ریم سه‌رۆکی ئـنسـتـتیوتی کوردی له واشـنتن له گفتوگۆیه‌کدا له‌گه‌ڵ هاوکارمان جانی دیلان ده‌ڵێت جیاوازیـیه‌کی زۆر ئاشـکرا له نێوان بۆچوونه‌کانی جۆ بایدنی دیموکرات و سـارا په‌یڵنی کۆماریدا هه‌یه بۆ چاره‌سه‌کردنی ئه‌و کێشـانه‌ی که ئێسـتا ڕووبه‌ڕووی ئه‌مریکا بوونه‌ته‌وه، وه‌کو ئابووری و سـیاسه‌تی ده‌ره‌وه به‌رامبه‌ر به عێراق و ئه‌فغانسـتان و پاکسـتان و مه‌سه‌له‌ی ناوه‌کی ئێران. ده‌توانن گویبیسـتی ده‌قی گفتوگۆکه بن له ڕێـگه‌ی کلیکـکردنی ئه‌و فایله ده‌نگیـیه‌ی سه‌ره‌وه، ماوه‌که‌ی 7:16خوله‌که.
<urn:uuid:8be0f225-8522-4e5c-9469-c831985f16e8>
CC-MAIN-2017-17
http://www.dengiamerika.com/a/a-58-2008-10-03-voa6-89215022/951464.html
2017-04-24T19:12:21Z
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2017-17/segments/1492917119782.43/warc/CC-MAIN-20170423031159-00070-ip-10-145-167-34.ec2.internal.warc.gz
ckb
0.99211
Arab
9
{"ckb_Arab_score": 0.9921101927757263}
راپه‌ڕین و هه‌وڵێک بۆ گێڕانه‌وه‌ی ئازادیی و شکۆمه‌ندیی مرۆیی بۆ کۆمه‌ڵگه‌ی کوردستان هۆزان مه‌حمود:وا مانگێک تێ په‌ڕی به‌سه‌ر خۆپیشاندانه‌کانی شاری سلێمانی و شارۆچکه‌کانی ده‌وروبه‌ری، کەچی تا ئێستا ههنگاوێکی جیدی له‌لایەن ده‌سه‌ڵاته‌وه نه‌نراوه بۆ وه‌ڵام دانه‌وه به خواسته‌کانی خه‌ڵک. ئه‌وه‌ی تا ئێستا وتراوه و ئه‌و سوکه به‌ڵێنانه‌ی دراون بێجگە لهگاڵتەکردن بەعهقڵی خه‌ڵک شتێکی زیاتر نین.ئاخر ئه‌م ده‌سه‌ڵاته فێربوه له‌ماوه‌ی بیست ساڵی ڕابردودا سه‌دان به‌ڵێن بدات و یه‌ک دانه‌شی نه‌باته‌سه‌ر. فێر بوون هه‌زاران که‌س به‌کوشت بده‌ن له‌شه‌ڕی ناوخۆ‌و لە جه‌نگی ساردی نه‌بڕاوه‌یان و بێ خه‌م بن له ئاست گیانی مرۆڤه‌کاندا. فێرن ده‌یان جار فرمێسکی تیمساحی بڕێژن بۆ قوربانیانی ئه‌نفال و کیمیایی باران و به‌ڵام ئامادەش نەبن ژیانێکی ساده و ساکار به‌و خه‌ڵکه ڕه‌وا ببینن. تا ئێستاش خه‌ڵکی ئه‌و ناوچانە له ساده‌ترین پێداویستیه‌کانی ژیان بێ به‌شن. ئه‌مانه ئێستاش له‌وباوه‌ڕه‌دان که ده‌توانن خه‌ڵک بخه‌ڵه‌تێنن به‌وه‌ی که دەڵێن با ئه‌م ته‌نها ئهزمونەی کورد تێک نه‌چێت و دوژمنانی گه‌لیان پێ خۆش نه‌بێت! ئه‌مه له کاتێکدا که خۆیان له‌هه‌موو که‌س دوژمن تر بوون به خه‌ڵکی کوردستان. خۆیان هه‌میشه هێزه‌کانی تورکیا و ئێران و عێراقیان هێناوه‌ته ناو کوردستان و ڕێگه‌یان داون سنوره‌کان تۆپ باران بکه‌ن، وەکو ئه‌وه‌ی کارێکی ڕۆتین بێت و هیچ کاردانه‌وه‌یان نه‌بوه بۆی.به‌ڵام بۆ ڕێگرتن له خۆپیشاندانی خه‌ڵک ئاماده‌ن به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ک مناڵ و پیر وگه‌نج گولله باران بکه‌ن. به درێژایی ته‌مه‌نی ده‌سه‌ڵاتیان خه‌ڵکیان سه‌رشۆڕ کردوه بۆ خۆیان و پارته‌کانیان له ڕێگای پاره و ئیمکاناتی ماڵی یه‌وه. خه‌ڵکانێکی زۆریان ئالوده کردوه به گه‌نده‌ڵی وهه‌وڵیان داوه بازنه‌ی ده‌وری ده‌سه‌ڵاتی خۆیانیان پێ به هێز بکه‌ن. جیاواز له دام و ده‌زگاکانی سه‌رکوتی ئاسایش و زانیاری بۆ سیخوڕی کردن به‌سه‌ر ئه‌و که‌سانه‌ی که له فه‌له‌کی ئه‌واندا نه‌بوون. به‌ڵام خۆ سه‌دامیش هه‌رئه‌و کاره‌ی ده‌کرد، بین عه‌لی و موباره‌کیش هەرئەوەیان دەکرد، ئەی ئیستا له کوێن؟ " سه‌رۆک بارزانی" ده‌ڵێت کە هیچ که‌س به‌قه‌د ئه‌و"ڕۆڵه‌کانی گه‌ل" ی خۆش ناوێت. له هه‌موو شوێنێکیش ده‌ڵێت کوردستان دیموکراسیه ته. له‌م دواییانه‌دا له ئیتالیاش له کاتێکدا میلیشیاکانی لقی چوار ته‌قه‌یان له‌خه‌ڵکی بێ دیفاع ده‌کرد، ئه‌م ده‌یوت ئه‌گه‌ر "ته‌نانه‌ت په‌نجا هه‌زار که‌سیش بڵێن تۆمان ناوێ وه‌ک سه‌رۆک ئه‌وا ده‌ست له‌کار ده‌کێشێته‌وه". به‌ڵام من له‌و باوه‌ڕه‌دام ئه‌گه‌ر نیوه‌ی دانیشتوانی خه‌ڵکی کوردستانیش بڵێ واز بێنه، پێم وا نی یه ئه‌وکاره بکات. ئه‌وه‌تا هه‌ر ئێستا زیاتر له په‌نجا هه‌زار ئیمزا کۆبۆته‌وه که ئیتر بارزانی سه‌رۆک نه‌بێت، ئایا " سه‌رۆکی دڵسۆزی خه‌ڵک" وه‌ڵامی چی یه!؟ ئه‌گه‌ر کوردستان دیموکراسی یه، ئه‌ی ئه‌و هه‌موو ترسه چی یه له‌وه‌ی که خه‌ڵکی هه‌ولێر خۆپیشاندان بکه‌ن؟ به ده‌یان که‌سیان گرت و به‌م ڕۆژگاره‌ش هه‌ڕه‌شه له خه‌ڵک ده‌که‌ن، ده‌روازه‌کانیان له‌سه‌ر ده‌به‌ستن و ناهێڵن هیچ که‌س بێته ناو هه‌ولێره‌وە. زانکۆکان داده‌خه‌ن له ترسی کۆبونه‌وه‌ی گه‌نجان و خۆپیشاندان. له‌هه‌ولێر سه‌دام ئاسا خه‌ڵک به‌زۆر یان له‌ڕێگه‌ی بەرتیل و تۆقاندنه‌وه ده‌هێننه سه‌ر شه‌قام و به هه‌زاران وێنه‌ی سه‌رۆک دابه‌ش ده‌که‌ن به‌سه‌ریاندا، جیاواز له‌و هه‌موو په‌ڕۆ زهردانهش که ده‌درێته خه‌ڵک. له سلێمانیش هه‌مان شێوه له هێنانه سه‌رشه‌قامی خه‌ڵک به پارچه قوماشی سه‌وز و وێنه‌ی تاله‌بانی "سه‌رۆک" ، ئایا ئه‌مه خۆشه‌ویستی خه‌ڵکه بۆ سه‌رۆک؟ یان لوت به‌رزی و نه‌رجسیه‌ت و به‌زۆر سه‌پاندنی خۆیانە به‌سه‌ر خه‌ڵکدا. وه به سوک سه‌یرکردن و شکاندنی که‌رامه‌تی ئه‌ندامانی خۆیان و به‌کار هێنانیان له دژی خه‌ڵکی ڕاپه‌ڕیوی کوردستان. قه‌زافی لیبیاش ده‌یوت "گه‌له‌که‌م ئه‌وه‌نده منیان خۆش ده‌وێت ئاماده‌ن خۆیان بۆ من به‌کوشت بده‌ن" ئه‌مه له‌کاتێکدا له‌سه‌ر شه‌قامه‌کانی وڵاتی لیبیا خه‌ڵک خه‌ڵتانی خوێن ده‌کرێن لەبەرئه‌وه‌ی ده‌یانه‌وێت قه‌زافی لابه‌رن لهسهرعهرشهکهی. دیاره "ئه‌زمونه کوردی!" یه‌که‌ی ئێمه که ده‌سه‌ڵات نایه‌وێت تێک بچێت زۆرتر له ئه‌زمونی لیبیای ژێر ده‌سه‌ڵاتی قه‌زافی ده‌چێت. به‌ڵام ئه‌وه‌ی که جیاوازه ئه‌وه‌یه خه‌ڵکی کوردستان ئه‌زمونی ڕاپه‌ڕینی 1991 ی هه‌یه و به ئیراده‌ی خۆیان یه‌کێک له دڕنده ترین دیکتاتۆره‌کانی سه‌ده‌ی بیستییان له شاره‌کاندا ڕاماڵی، له کاتێکدا له ولاتانی ده‌وروبه‌رمان هیچ خه‌به‌رێک له شۆرش نه‌بوو. ئه‌و که‌سانه‌ی که ئه‌مڕو رژاونه‌ته شه‌قام نه‌وه‌ی ئه‌و خه‌ڵکه راپهڕیوهی بیست ساڵ له‌وه‌و پێشه. هه‌ست ده‌کرێت تا ئێستاش ئه‌م ده‌سه‌ڵاته بیری له توانایی خه‌ڵک و ئیراده‌یان نه‌کردبێته‌وه وه‌کوو هێزێکی له بن نه‌هاتوو. هه‌روه‌ک چۆن حوکمی بنه‌ماڵه چێژی له ده‌سه‌ڵات و گه‌نده‌ڵی بینیوه، ئه‌م ڕۆژانه خه‌ڵک چێژ له ئیراده‌ی خۆیان ده‌بینن و هیچ هێزێک ناتوانێت ئه‌م خۆشی یه‌یان لێ تێک بدات. ئه‌وه‌ی که ده‌سه‌ڵات کورده و به کورد بوون خه‌ڵک بخه‌ڵه‌تێنن له‌وانه‌یه یه‌کێک بێت له‌و هۆکارانه‌ی که پێ یان وابێت خه‌ڵک ده‌ستیان لی بپارێزێ. بێ خه‌به‌رن له‌وه‌ی که خه‌ڵک ده‌یهه‌وێت خۆی له کولتوری گه‌نده‌ڵی و سه‌رشۆڕی بۆ ده‌سه‌لاتی بنه‌ماڵه و سیخوڕی بێ به‌ری بکات وناسنامهیهکی تازه و که‌رامه‌تی ئینسانی به خۆی و نه‌وه‌کانی داهاتوو ببه‌خشێت که دابڕانێک بێت له‌م کولتوره ناشرینه‌ی که ئه‌حزابی ده‌سه‌ڵات دروستیان کردوه له ماوه‌ی بیست ساڵی ڕابردودا. حیزبه‌کانی بنه‌ماڵه له‌و باوه‌ڕدان که به ده‌نگدان هاتونه‌ته سه‌رحوکم و "شه‌رعیه‌تیان" هه‌یه، یان هاو په‌یمان بوونی ئه‌مریکا و غه‌رب ته‌مه‌نی ده‌سه‌ڵاتیان بۆ بکڕیته‌وه، بەلام ئه‌مه‌ش بێ فایده‌یه. بینیمان چۆن له نزیکترین هاوپه‌یمانه‌کانی خۆیان پشتیوانیان نه‌کرد له میسر و تونس و لیبیاشی له‌سه‌ر بێت. به‌ڵام له ڕاستیدا هیچ کام له‌مانه فریایان ناکه‌وێت ئه‌گه‌ر خه‌ڵک ئیراده بکات بۆ لابردنیان له‌ده‌سه‌ڵات. ئه‌وه‌ی گرنگه و هه‌ستی پێ ده‌کرێت ئه‌وه‌یه که تینی ڕق و توڕه‌یی خه‌ڵک له زۆربه‌ی شار و شارۆچکه‌کانی کوردستان به‌رده‌وامی هه‌یه. ئه‌وه‌تا که‌سانێکی زۆر له جم و جوڵدان له ناوچه‌کانی ژێر ڕکێفی پارتی دا بۆ سازدانی خۆپیشاندان. هه‌ر ئه‌وه‌ی که گه‌نجانێکی دانیشتووی هه‌ولێر له ڕێگه‌ی تورکیاوه هاتونه‌ته سلێمانی بۆ به‌شداری کردن له ڕاپه‌ڕین نیشانی ده‌دات که چه‌نده خه‌ڵک سه‌رکوت و ژێر ده‌سته کراون. به‌ڵام پرسیار له‌وه‌دایه تا که‌ی ده‌توانن به‌م شێوه‌یه ده‌ست بخه‌نه بینی خه‌ڵک؟ پێویسته خه‌ڵکی هه‌ولێر و ده‌وروبه‌ری بتوانن به ئازادیی و به‌بێ قه‌تڵ و عام کردنی گه‌نجانیان ڕێگایان پێ بدرێت بۆ هاتنه سه‌ر شه‌قام و خستنه ڕوی داخوازی و ده‌ربڕینی ناڕه‌زایه‌تی یه‌کانیان به‌رامبه‌ر به ده‌سه‌ڵات. موحاسه‌ره کردنی هه‌ولێر وشاره‌کانی تر و دابڕینیان له دونیای ده‌ره‌وه ته‌نها ده‌بێته هۆی کۆبونه‌وه‌ی ڕق و ناڕه‌زایه‌تی یه‌کی زۆرتر به‌رامبه‌ر به ده‌سه‌ڵات.. ئه‌وه‌ی گرنگه له‌م ڕۆدا ئه‌وه‌یه که ته‌واوی سیمبۆڵه به ناو پیرۆزه‌کانی ده‌سه‌ڵات و ئه‌حزابی بنه‌ماڵه هه‌مووی شکێندراوه‌و بێ مانا بوه لای خه‌ڵک.. چی تر خه‌ڵکی شۆڕشگێڕ گوێ بیستی چه‌واشه‌کاری یه‌کانیان نابن و ئیتر سه‌ره‌ی خه‌ڵکه بۆ دیاری کردنی شێوه‌ی حکومڕانییه‌ک که شایسته‌ی مرۆڤی ئه‌م سه‌رده‌مه بێت بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی ئازادیی و شکۆمه‌ندیی بۆ خه‌ڵکی کوردستان. Entry filed under: هۆزان مەحمود.
<urn:uuid:e96f7a97-db7f-4936-8720-483aaaab0a9f>
CC-MAIN-2017-17
https://werash.wordpress.com/2011/03/23/1227/
2017-04-30T18:36:18Z
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2017-17/segments/1492917125841.92/warc/CC-MAIN-20170423031205-00192-ip-10-145-167-34.ec2.internal.warc.gz
ckb
0.998978
Arab
5
{"ckb_Arab_score": 0.998977541923523}
پـێنج حزبە سەرەکیـیەکەی هەرێمی کوردسـتانی عێراق ڕۆژی پـێنجشەممە هەشتەمین کۆبوونەوەی خۆیان لە بارەی قەیرانی سەرۆکایەتی لە شاری هەولێر بەست. بەپـێی هەواڵەکان دوو بژاردە بۆ چارەسەرکردنی قەیرانەکە خراوەتە بەردەم پارتی دیموکراتی کوردسـتان. فەرید ئەسەسەرد ئەندامی ئەنجومەنی سەركردایەتی یەكێتی نیشتیمانی کوردستان کە بۆخۆشی ئەندامی شاندی دانوستاندنكارە، لە وتووێژێـکیدا لەگەڵ حەیدەر کەریم لەم بارەیەوە دەدوێت.
<urn:uuid:602f0fbb-549f-411b-a48b-4533bfb3db13>
CC-MAIN-2017-17
http://www.dengiamerika.com/a/2967746.html
2017-04-24T17:12:28Z
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2017-17/segments/1492917119642.3/warc/CC-MAIN-20170423031159-00238-ip-10-145-167-34.ec2.internal.warc.gz
ckb
0.906579
Arab
13
{"ckb_Arab_score": 0.906578540802002, "sdh_Arab_score": 0.08452675491571426}
بەر لە چەند مانگێک کەسێک لە شارۆچکەی دەربەندیخان دەستگیر دەکرێت و پاش ماوەیەک تەرمەکەی لە گوندێکی نزیک شاری سلێمانی دەدۆزرێتەوە. ئاسایشی پارێزگای سلێمانی لە ڕاگەیاندنێکدا دەڵێت (هێمن موحەمەد) کەسە کوژراوەکە ئەندامی ڕێکخراوە تێرۆریستییەکەی دەوڵەتی ئیسلامی بووە و لەگەڵ داعشی تردا پیلانیان داناوە بۆ تێکدانی ئارامی لە هەرێمی کوردستاندا. عەزیز ڕەئوف، نوسەر و لێکۆڵەر دەڵێت ئەمە یەکەمین جار نییە دەزگاکانی ئاسایش لە تاریکیدا ڕووداوی لەم شێوەیە باسدەکەن و دەشڵێت کۆمەڵگەی ئێمە پڕە لەم نهێنیانە و ئێستاش کێشەکە لە خودی ڕووداوەکەدایە کەکوشتن و سوتاندنی تیادایە نەک ئەوەی ڕووداوەکە چی بووە، تێرۆریست بووە یان نا. بەڕێز ڕەئوف دەڵێت لە کۆمەڵگەیەکدا ژیان دەگوزەرێت کە دامەزراوەکانی پەکخراون و وەک دەڵێت تەنانەت منداڵێکیش دەزانێت کە لەم هەرێمەدا شتێک بە ناوی دادوەرییەوە نییە. لە میانەی وتووێژەکەیدا لەگەڵ بەڵێن ساڵح، عەزیز ڕەئوف، نوسەر و لێکۆڵەر دەڵێت تەنانەت ئەگەر (هێمن موحەمەد) داعش‌یش بووبێت، بۆچی بکوژرێت؟! وەک دەڵێت دەبوایە لێکۆڵینەوەی لەسەر بکەین هەر هیچ نەبێت تا بزانین بۆچی گەنجێک دەڕواتە ناو داعشەوە، پێویستە هۆکارەکانی دروستبوونی ڕێکخراوێکی تێرۆریستی وەک داعش بزانرێت، پێویستە زانیاری لەسەر نهێنییەکانی ئەو جۆرە ڕێکخراوانە بزانرێن. زانیاری زیاتر لە دەقی وتووێژەکەدایە:
<urn:uuid:386debe8-7530-45f3-9734-ebc6a519867b>
CC-MAIN-2017-17
http://www.dengiamerika.com/a/3805619.html
2017-04-27T17:01:52Z
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2017-17/segments/1492917122619.60/warc/CC-MAIN-20170423031202-00299-ip-10-145-167-34.ec2.internal.warc.gz
ckb
0.969131
Arab
7
{"ckb_Arab_score": 0.9691306948661804, "hac_Arab_score": 0.01960371620953083, "sdh_Arab_score": 0.011269107460975647}
هاوكارمان خه‌ڵه‌فی زێباری مێزگردی ئه‌م هه‌فته‌یه‌ی ته‌رخان كردووه بۆ قسه‌كردن له‌سه‌ر مه‌سه‌له‌ی كه‌می ڕێژه‌ی بارانبارین له چه‌ند ناوچه‌یه‌كی هه‌رێمی كوردستان له ماوه‌ی ئه‌مسـاڵدا و كاریگه‌ری بۆ سه‌ر به‌روبوومه كشـتوكاڵیـیهكان و سـامانی ئاژه‌ڵی. ئه‌م به‌ڕێزانه میوانانی مێزگرده‌كه بوون: دكتۆر لوقمان ته‌یب، به‌ڕێوه‌به‌ری ڤێته‌رنه‌ری له پارێزگای دهۆك. ئه‌مین یاسین، شـاره‌زا له بواری چاندنی ڕوه‌ك. ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی مێزگرده‌كه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیه‌ی سه‌ره‌وه، ماوه‌كه‌ی 8:26 خوله‌كه.
<urn:uuid:a19f2584-102e-43a2-b3d7-2991bcd713ac>
CC-MAIN-2017-17
http://www.dengiamerika.com/a/a-58-2008-04-07-voa1-89221142/952810.html
2017-04-24T05:26:10Z
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2017-17/segments/1492917119080.24/warc/CC-MAIN-20170423031159-00599-ip-10-145-167-34.ec2.internal.warc.gz
ckb
0.990071
Arab
9
{"ckb_Arab_score": 0.9900714159011841}
شێرزاد حەسەن لە وتووێژێکی لەگەڵ دەنگی ئەمریکادا باس لە نەهامەتییەکانی خەڵک و تیرۆر و کارەساتە گەورەکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەکات. لەبەشێکی وتووێژەکەدا شێرزاد حەسەن دەڵێت: "ئەمە چ خودایەکە کە ئێوە دروستان کردووە لەشێوەی خۆتان و ناوی جەنگاوەرە" چاودێران تیشکدەخەنە سەر کۆمەڵێک رەهەندی جومگەیی کە تێکڕا گفتوگۆ‌و شیکاریی گەورە دەخوازێت، رەوشی مرۆڤ بوون و مەترسی لەسەر تەواوی بەها مرۆیی و سروشتی و مۆڕاڵی و مێژووییەکانی مرۆڤایەتی راماندەگرێت لەبەردەم گومان و بەرپرسیارێتی گەورەدا. کێشەکە تەنها تیرۆر نییە، داعش و مەترسییەکانی تیرۆر سەرجەم جیهانی لەیەک گۆڕەپانی جەنگ و پڕ کێشمەکێشی سەربازی و ناوچەیی و ئاینییدا کۆکردەوە، بەڵام ئایا خودی مرۆڤ و پەروەردە و ئاین و جیهان بەشدار نیین لەم نەهامەتییە گەورەیەدا. بۆ ئەم مەبەستە ئاسۆ جەبار لەدەنگی ئەمریکاوە وتووێژێکی لەگەڵ نوسەر و روناکبیر شێرزاد حەسەن سازکردووە. لەبارەی نەهامەتییەکانی خەڵکەوە شێرزاد حەسەن دەڵێت : "لەوەتەی یەکەمین بیرە نەوتمان دۆزیوەتەوە، تا ئێستا دەچێتە گیرفانی کێ؟ کۆمەڵێک سیاسەتباز. ئەزانی سەرسەرییەکانی کۆن جوامێرتر بوون چونکە ئەخلاقیان هەبوو، رەوشتیان هەبوو، کە دەیگوت بەشەرەف بە ڕاستی بوو، جاری وا هەبوو ئەگەر شتێکی زیاتری دەستبکەوتایە دەیدا بە هاوڕێکەی، ئەمانە چەتەیەکن بەشیشت نادەن لەو چەتەگەرییە". هەروەها دەڵێت : "ئێمە لەبواری سیاسی و کۆمەڵایەتی و ئابوری و فەرهەنگییەوە بە گشتی داوەشاوین و داڕزاوین، بڕوادەکەم پەیوەندی بەوەوە هەیە کە خودی رۆژهەڵات لەو کارگانەی ئێمە پەروەردە دەکات لەسەر دڵڕەقی پەروەردەمان دەکەن، لەسەر جیاکاریی، لەسەر خۆبەزلزانی پەروەردەمان دەکەن، یان لەسەر جیاکاریی بەناوی مەزهەبگەرا، بە ناوی ئایدۆلۆژیایی سەرزەمینی بێت یان ئاسمانی بێت لەت و پەتمان دەکەن". لەبارەی رادیکالیزمی ئاینی و تیرۆریشەوە زۆر پرسی گرنگ دەوروژێنێت و لەشوێنێکدا دەڵێت "من دژی ئاین نیم، زۆر کەس غەریب لە من تێدەگەن. من دژی ئەو جۆرە ئاینەم کە ژیانم بە ڕوودا دادەخات و ناویشی دەنێت تۆ ببە بە بەهەشتی بەم چەشنە، پرسیاری من ئەوەیە ئایا بە ڕاست ئەمە چ خودایەکە کە ئێوە دروستانکردووە لەشێوەی خۆتان و ناوی جەنگاوەرە، بۆ نمونە شیعە و سونە 1400 ساڵە بە شەڕدێن و ئاشت نەبونەتەوە هەردوو عەرەبن، باشە ئایا بە ڕاست ئەوان دوو خودایان هەیە یان یەک خودا" فەرموون لەگەڵ بەشی یەکەمی وتووێژەکە
<urn:uuid:2f616f0b-c2df-4273-80b4-a32a33f8da00>
CC-MAIN-2017-17
http://www.dengiamerika.com/a/sherzad-hassan/3223092.html
2017-04-25T20:32:06Z
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2017-17/segments/1492917120878.96/warc/CC-MAIN-20170423031200-00180-ip-10-145-167-34.ec2.internal.warc.gz
ckb
0.886795
Arab
14
{"ckb_Arab_score": 0.8867950439453125, "hac_Arab_score": 0.057922009378671646, "sdh_Arab_score": 0.055232103914022446}
بێتی فۆڕد به ئاشکرای داکۆکی له مافه‌کانی ژنان ده‌کرد و هه‌روه‌ها دامه‌زرێنه‌ری ناوه‌ندی بێتی فۆرد بۆ ته‌رک کردنی ده‌رمان و موخه‌ده‌رات بوو. ئه‌ندامانی بنه‌ماڵه‌که‌ی ڕایانگه‌یاند ئه‌و خانمه له شه‌وی هه‌ینی کۆچی دوایی کرد. له‌م باره‌یه‌وه سه‌رۆک ئۆباما گوتی خانم فۆرد، به ڕێگای ئازایه‌تی و خه‌مخۆری تایبه‌تمه‌ندییه‌کی بۆ که‌سایه‌تی خۆی دروست کردبوو و وه‌ک یه‌که‌م خانمی وڵات ده‌نگێکی به‌هێز بوو بۆ ته‌ندروستی و مافه‌کانی ژنان. سه‌رۆکی پێشوو جمی کارته‌ر په‌سنی خانم فۆردیدا بو بۆ کاره‌کانی له بواری ته‌ندروستی ده‌رونی و خزمه‌تگوزاری بۆ ته‌رککردنی ده‌رمان و موخه‌ده‌رات. سه‌رۆکی پێشوو George H W Bush گوتویه‌تی " خانم فۆرد خانمێکی به‌جه‌رگ بوو دایکێکی زۆر چاک و هاوڕێیه‌کی باش بوو". خانـمێکی یه‌که‌می دیکه‌ی ئه‌مه‌ریکا نانسی ڕێگن گوتی خانم فۆرد مایه‌ی دڵخۆشی زۆر که‌س بوو به‌هۆی هه‌وڵه‌کانی له سه‌نته‌ری بێتی فۆرد و هوشیار کردنه‌وه‌ی خه‌ڵکی سه‌باره‌ت به نه‌خۆشی شێرپه‌نجه‌ی مه‌مک. خانم فۆرت له ساڵی 1918 له شیکاگۆ له دایک بوو. کاتێ تمه ته‌مه‌نی نزیکه‌ی 20 ساڵان بوو چوو بۆ نیویۆرک و وه‌کو سه‌ماکه‌ر و نمایشکاری جل‌و به‌رگ کاری ده‌کرد. سه‌رۆکی کۆچ کردوو جیڕاڵد فۆرد هاوسه‌ری دووهه‌می بوو. به ماوه‌یه‌کی کورت به‌ر له‌وه‌ی به‌ڕێز فۆرد له ساڵی 1948 بۆ کۆنگرێس هه‌ڵبژێردرێت ژیانی هاوسه‌رێتییان پێک هێنا. له ساڵی 1974 چوونه کۆشکی سپی پاش ئه‌وه‌ی شه‌رمه‌زاری ناسراو به واته‌ر گه‌یت بوو به هۆی ئه‌وه‌ی سه‌رۆک ڕیچارد نیکسن و یه‌که‌م جێگری سپیرۆ ئهگنۆ ده‌ست له کار بکێشنه‌وه. وه‌ک خانمی یه‌که‌می وڵات بێتی فۆرد به‌وه ناوبانگی ده‌رکرد له دیمانه‌یه‌کی ته‌له‌فیزیۆنی دا به ڕاشکاوانه باسی له مافه‌کانی ژنان، په‌یوه‌ندی جنسی به‌ر ژیانی هاوسه‌رێتی و منداڵ له‌بار بردن کرد. کاتێک که له کۆشکی سپی بوو دووچاری نه‌خۆشی شێر په‌نجه‌ی مه‌مک هات، خۆشی هه‌وڵێکی زۆری‌دا بۆ هوشیار کردنه‌وه‌و ئه‌نجامدانی توێژینه‌وه له سه‌ر ئه‌و نه‌خۆشییه. پاش ئه‌وه‌ی کۆشکی سپی به‌جێهێشت، دانی به‌وه‌دا نا هۆگری ئهلکۆهۆلو ده‌مانی ئازار بوبوو هه‌وڵی چاره‌سه‌ری خۆی دا. له ساڵی 1982 سه‌نته‌ری بێتی فۆردی دامه‌زراند که هه‌تاکو ئه‌مڕۆش یه‌کێکه له به‌ناوبانگترین سه‌نته‌ره‌کانی یارمه‌تیدان بۆ واز هێنان له ئهلکهحول و موخه‌ده‌رات.
<urn:uuid:04be9ebf-c618-40da-83df-9a64c5897270>
CC-MAIN-2017-17
http://www.dengiamerika.com/a/betty-09july2011-125258014/971660.html
2017-04-26T19:43:23Z
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2017-17/segments/1492917121644.94/warc/CC-MAIN-20170423031201-00416-ip-10-145-167-34.ec2.internal.warc.gz
ckb
0.999637
Arab
8
{"ckb_Arab_score": 0.9996368885040283}
له هه‌ڵبژاردنه‌که‌ی مانگی ڕابردووی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاکانی عێراقدا لایه‌نی کوردی له ناوچه دابڕاوه‌کاندا به‌شیوه‌یه‌کی به‌رچاو کورسیه‌کانی ئه‌ندامێتی له‌ده‌ستداوه. ئه‌مین فه‌ره‌ج، مامۆستای زانسته سیاسیه‌کان له زانکۆی سه‌ڵاحه‌دین ده‌ڵێت ئه‌و ئه‌نجامانه‌ی بڵاوکراونه‌ته‌وه جێی نیگه‌رانیه‌کی قوڵن و پێویستیشه ده‌سه‌ڵاتدارانی کورد هه‌ڵوه‌سته‌ی له‌سه‌ر بکه‌ن به‌مه‌به‌ستی پێداچونه‌وه‌یه‌ک به میکانیزمی کارکردن له‌و ناوچانه‌دا. له میانه‌ی وتووێژه‌که‌یدا له‌گه‌ڵ به‌ڵێن ساڵح، به‌ڕێز فه‌ره‌ج ده‌شڵێت ئه‌م جۆره که‌مبونه‌وه‌یه‌ی ئه‌ندامانی کورد له ئه‌نجومه‌نه‌کانی ئه‌و شار و شارۆچکانه‌ی که‌وتونه‌ته ناو سنوری ناوچه دابڕاوه‌کانه‌وه گه‌ڵێک ڕه‌هه‌ندی هه‌ن له‌وانه که‌مته‌رخه‌می لایه‌نه کوردیه‌کان، به‌شێکی په‌یوه‌ندی هه‌یه به سیاسه‌ته‌کانی حکومه‌تی ناوه‌ندیه‌وه و هۆکارێکی تریشی دۆسێی ئاینزایی یان تایفه‌ییه لای ده‌نگده‌ری کورد له‌و ناوچانه‌دا. زانیاری زیاتر له ده‌قی وتووێژه‌که‌دایه:
<urn:uuid:aac673a9-da6d-4cfb-b439-29371473c480>
CC-MAIN-2017-17
http://www.dengiamerika.com/a/1654794.html
2017-04-23T10:11:50Z
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2017-17/segments/1492917118519.29/warc/CC-MAIN-20170423031158-00069-ip-10-145-167-34.ec2.internal.warc.gz
ckb
0.99846
Arab
13
{"ckb_Arab_score": 0.9984595775604248}
ئاژانسی ههواڵهكهنی فه‌رمی چین ده‌ڵێت بومه‌له‌رزه‌یه‌كی تری به‌هێز له نزیـك چه‌قی بولهرزهكهی ڕۆژی دووشه‌ممه‌ی داوه، هاوكاتیش ده‌سه‌ڵاتداران ئاماژه به زیادبوونی زیانه گیانیـیه‌كان ده‌ده‌ن. ئاژانسی ژینوا ده‌ڵێت بومه‌له‌رزه‌یه‌كی تر به گوڕی 5.9 پله به پـێوه‌ری ڕێخته‌ر ڕۆژی هه‌ینی له ناوچه‌ی Lixian داوه و بۆته مایه‌ی هه‌ره‌سهێنانی زه‌مینی و به‌ردی به‌رزایـیه‌كان و پاشـان بڕینی ڕێـگاكان و ژێركه‌وتنی چه‌ندان ماشێن. ئه‌م دوا بومه‌له‌رزه‌یه‌ش تا ڕاده‌یه‌ك كۆسپی خستۆته به‌رده‌م هه‌وڵه‌كانی گه‌ڕان و به‌هاناچوون، هاوكاتی ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ تێپه‌ڕبوونی هه‌ر كاتژمێرێـك شانسی دۆزینه‌وه‌ی كه‌سـانی زیندوو له ژێر داروپه‌ردوی بومه‌له‌رزه‌كه‌ی یه‌كه‌مدا كه‌م ده‌بێته‌وه. تیمه‌كانی به‌هاناچوونی بیانی ده‌گه‌نه چین بۆ یارمه‌تیدانی ئه‌و 130 هه‌زار سه‌ربازه‌ی كه له ناوچه زیان لـێـكهوتووهكاندا بڵاوبوونه‌ته‌وه. ژماره‌یه‌ك له ئه‌ندامانی تیمێـكی ژاپـۆنی ڕۆژی هه‌ینی گه‌یشتوون و ژماره‌یه‌كی تریشیان به‌ڕێوه‌ن. هه‌روه‌ها تیمه‌كانی به‌هاناچوون له ڕوسیا و كۆریای باشور و سنگافوریش به‌ره‌و چین به‌ڕێكه‌وتوون. كاربه‌ده‌سـتان له ناوچه‌ی سیچوان، ئه‌و ناوچه‌یه‌ی زۆرترین زیانی به بومه‌له‌رزكه لێـكه‌وتووه، ئێسـتا ده‌ڵێن ژماره‌ی كوژراوان گه‌یشـتۆته زیاتر له21 هه‌زار كه‌س.
<urn:uuid:09c655ae-f832-4ad9-b3fe-9ef22f931d79>
CC-MAIN-2017-17
http://www.dengiamerika.com/a/a-58-2008-05-16-voa2-89215412/951574.html
2017-04-28T08:11:02Z
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2017-17/segments/1492917122886.86/warc/CC-MAIN-20170423031202-00602-ip-10-145-167-34.ec2.internal.warc.gz
ckb
0.983882
Arab
8
{"ckb_Arab_score": 0.9838818311691284, "sdh_Arab_score": 0.010607777163386345}
دکتۆر فوئاد مه‌عسوم، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق له‌سه‌ر لیستی هاوپه‌یمانێتی کوردستان سه‌رۆکایه‌تی یه‌که‌م دانیشتنی په‌رله‌مانی عێراقی کرد. له لێدوانێکی تایبه‌تدا بۆ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مریکا، سه‌رۆکی کاتی په‌رله‌مانی عێراق ده‌ڵێت کاریگه‌ری ناکۆکیه سیاسیه‌کان هۆکارێک بووه بۆ دواخستنی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆکی په‌رله‌مان و هه‌ردوو جێگره‌که‌ی. دکتۆر فوئاد مه‌عسوم له گفت و گۆکه‌یدا له‌گه‌ڵ هاوکارمان به‌ڵێن ساڵح باسیش له‌و کۆبونه‌وه‌یه ده‌کات که پێش یه‌که‌م دانیشتنی په‌رله‌مان له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌کاندا کردبووی و ده‌ڵێت ئه‌و کۆبوونه‌وه‌یه به‌سود بووه چونکه وه‌ک ده‌ڵێت کێشه‌ی زۆر له پێش بوون که له‌وانه بوو به‌ره‌و ته‌قینه‌وه بڕوات. ده‌توانن گوێبیستی ده‌قی گفت و گۆکه بن له ڕێی کلیککردنی ئه‌و فایله ده‌نگیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ که ماوه‌که‌ی 6:35 خوله‌که.
<urn:uuid:3bc7504e-3364-48b3-90d3-dbbbad34b442>
CC-MAIN-2017-17
http://www.dengiamerika.com/a/fuad-mesum-14jun10-96288343/958601.html
2017-04-26T00:12:17Z
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2017-17/segments/1492917121000.17/warc/CC-MAIN-20170423031201-00365-ip-10-145-167-34.ec2.internal.warc.gz
ckb
0.99836
Arab
9
{"ckb_Arab_score": 0.9983603954315186}
كۆماری ئیسلامی ئێران ده‌ڵێت پـێویسته باراك ئۆباما سه‌رۆكی نوێی هه‌ڵـبژێراوی ئه‌مریكا ڕێبازی توند نه‌گرێته‌به‌ر به‌رامبه‌ر به‌رنامه‌ی ناوه‌كی تاران كاتێـك له مانگی ئاینده‌دا پـۆسـتی ئۆفیس وه‌رده‌گرێت. حه‌سه‌ن قه‌شـقه‌وی یه‌كێكه له دهمڕاسـتهكانی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران و ڕۆژی دووشه‌ممه گوتوویه‌تی ئێران هه‌رگیز پـیتاندنی یۆرانیۆم ڕاناگرێت و ێڕای هه‌وڵه‌كانی به‌ڕێز ئۆباما بۆ دورخسـتنه‌وه‌ی ئێران له به‌رنامه‌ی ناوه‌كی. سه‌رۆكی نوێی هه‌ڵـبژێراوی ئه‌مریكا له میانه‌ی دیمانه‌یه‌كدا له‌گه‌ڵ به‌رنامه‌ی "Meet the Press " كه‌ناڵی NBC دا گوتوویه‌تی ئاماده‌یه بۆ كۆمه‌كـكردنی ئابووریـیانه‌ی ئێران له به‌رامبه‌ر ڕاگرتنی به‌رنامه‌ی ناوه‌كی. به‌ڕێز ئۆباما له‌و دیمانهیهشـدا ئاگاهیشی داوه كه ده‌شێت كۆمه‌ڵـگای نێونه‌ته‌وه‌یی سـزاكان له‌سه‌ر ئێران توندتر بكات ئه‌گه‌ربێت و ئێران ڕاگراتنی پـیتاندنی یۆرانیۆم ڕه‌تبكاته‌وه.
<urn:uuid:1a50c494-36cf-41f3-bdf8-1c2d9dbd9203>
CC-MAIN-2017-17
http://www.dengiamerika.com/a/a-58-2008-12-08-voa8-89210217/950477.html
2017-04-29T07:38:49Z
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2017-17/segments/1492917123318.85/warc/CC-MAIN-20170423031203-00358-ip-10-145-167-34.ec2.internal.warc.gz
ckb
0.989933
Arab
8
{"ckb_Arab_score": 0.989933431148529}
مۆلیێر مۆلێر (بەئینگلیزی:Molière) ماوەی ژیان(١٥ی کانوونی دووەم ١٦٢٢ تا ١٧ی شوباتی ١٦٧٣) , مۆلێر شانۆنووس و ئەکتەرێکی ناسراوی فەڕەنسیە ، بابەتە هونەریەکانی مۆلێر لەبابەتی کۆمێدین ژیان[دەستکاری] دوای خوێندنی بنچینه‌یی له‌سه‌ره‌تای ژیانی لاوی‌دا له‌گه‌ڵ ده‌سته‌یه‌ک له ئه‌کته‌ری لێهاتوو ، له‌سه‌روی هه‌موشیانه‌وه کچه ئه‌کته‌ری جوان و شۆخی قژکاڵ مادلین بیجار تیپێکی شانۆیی دامه‌زراند و ناویان نا تیپی بیجا و له‌هه‌رێمێکی فه‌ڕه‌نساوه ده‌چوونه هه‌رێمێکی تر و زۆرجار له شار و گونده‌کان ده‌رده‌کران و ماوه‌یان نه‌ده‌دان شانۆگه‌رییه‌کانیان پێشکه‌ش بکه‌ن و ئه‌وانیش ناچارده‌بوون بێ حه‌سانه‌وه و بێ نان بار بکه‌ن و بچن بۆ شارێکی دیکه بۆ پێشکه‌شکردنی شانۆگه‌رییه‌که‌یان ، له‌کۆتایی گه‌شته دوور و درێژه‌که‌یان گه‌ڕانه‌وه پاریس و لێی نیشته‌جێ بوون و مۆلێر که‌وته‌به‌ر چاوی برای ( شا )ی فه‌ڕه‌نسا و به‌مه پایه‌ی به‌رزبووه‌وه و تیپه‌که‌ی ناونرا تیپی شا . مۆلیێر هونه‌رمه‌ندێکی مه‌زنی به‌هره‌دار بوو ، ڕۆمانی کۆمیدی ده‌نوسی و ده‌یکرده شانۆگه‌ری و ده‌ری ده‌هێنا و ده‌وری سه‌ره‌کی تێدا ده‌بینی و ، هه‌رده‌م له‌کاره هونه‌رییه‌کانییدا هێرشێکی توند و تیژی پڕ له گاڵته‌جاڕی ده‌برده سه‌ر لایه‌نی خراپ و ناته‌واو له‌ژیانی کۆمه‌ڵه‌که‌یدا ، له‌ئه‌نجامدا کۆمه‌ڵه شانۆگه‌رییه‌کی کۆمیدی له‌سه‌ر شانۆی ده‌رباری شا لویسی چوارده‌هه‌مدا پێشکه‌ش کرد و تیپه‌که‌ی نرخێکی زۆری پێدرا و ، له ڕۆژی 17ی شوباتی 1673 له‌سه‌ر شانۆی بالێی ڕۆیاڵ شانۆگه‌ری نه‌خۆشی به‌وه‌هم ی پێشکه‌شکرد و ده‌وری سه‌ره‌کی و گرنگی به‌سه‌رکه‌وتوویی تێدا بینی . مۆلێیر ئه‌و ئێواره‌یه له پێشکه‌شکردنی شانۆگه‌رییه‌که‌ی زۆر ماند و بێهێز بوو ، براده‌ره‌کانی هه‌وڵێکی زۆریان له‌گه‌ڵدا بۆئه‌وه‌ی ده‌وره‌که‌ی خۆی چیتر ئه‌و شه‌وه نه‌بینێ ، که‌چی ئه‌و قایل نه‌بوو هه‌ر سووربوو له‌سه‌ر ته‌واوکردنی نواندنه‌که‌ی تاکو له‌سه‌ر ته‌خته‌ی شانۆکه توشی نه‌خۆشییه‌کی کت‌وپڕ بوو ، به‌ڵام دیسان تا کۆتایی شانۆگه‌رییه‌که هه‌ر به‌رده‌وام بوو له‌سه‌ر نواندنه‌که‌ی و هه‌ر که لێ بوه‌وه و په‌رده دادرایه‌وه ، مۆلێر که‌وت و ئه‌کته‌ره‌کان هه‌ڵیان گرت و بردیانه‌وه ماڵ و دوای سه‌عاتێک چاوی تا هه‌تاییه لێکنا و ماڵئاوایی له ژیان و دنیا و شانۆ کرد ، دوای سێ سه‌دده چه‌پڵه‌ی ڕه‌زامه‌ندی و شادی بینه‌ران به‌رز بوه‌وه بۆ تیپی کۆمیدیای فه‌ڕه‌نسایی که تاکو ئێستاش به ماڵی مۆلیێر ده‌ناسرێ و جوانترین و خۆشترین به‌رهه‌مه پته‌و و به‌نرخه‌کانی ئه‌م نوسه‌ره مه‌زنه و ئه‌کته‌ره شانۆییه لێهاتووه پێشکه‌ش ده‌کات . بەرهەمەکان[دەستکاری] به‌رهه‌مه ناوداره‌کانی له‌م ساڵانه‌دا بڵاوکردۆته‌وه : - شانۆگه‌ری ( قوتابخانه‌ی ژنان ) له‌ساڵی 1659 - قوتابخانه‌ی مێردان له‌ساڵی 1661 . - به‌زۆر کراوه به نوشدار له‌ساڵی 1666 . - پیسکه‌ی ته‌ڕپیر له ساڵی 1668 . - دوژمنی مرۆڤایه‌تی له ساڵی 1670 . - نه‌خۆشی بهواهیمه له ساڵی 1673. - ژنهێنان به‌زۆری . - مۆلیێر به‌م شانۆگه‌ریه کۆمیدییانه به‌رزترین پایه‌ی له‌جیهانی کۆمیدیای ڕۆژئاوا وه‌رگرت . خاسیەتی شانۆگەریەکانی مۆلێر[دەستکاری] مۆلیێر شانۆگه‌رێکی بلیمه‌ت بوو ، به‌رهه‌مێکی زۆری پێشکه‌ش به شانۆ کرد و ، ئه‌و سانۆگهرییانهی سێ خاسیه‌تی سه‌ره‌کییان هه‌یه : - که‌سه‌کانی ناو سانۆگهرییهکه به‌جوانی ده‌رده‌خات . - هه‌ڵوێستی جوان و له‌بار ده‌خوڵقێنێ . - بینه‌ران به‌چاکی دێنێته پێکه‌نین . ووتەکانی مۆلێر[دەستکاری] |سه‌روه‌ت له شه‌ڕدا و سه‌رکه‌وتنت له عه‌شقدا هۆکاری به‌خته‌وه‌ریه|
<urn:uuid:337bd996-99f5-45df-8f02-5948db49df3b>
CC-MAIN-2017-17
https://ckb.wikipedia.org/wiki/%D9%85%DB%86%D9%84%DB%8E%D8%B1
2017-04-29T23:28:40Z
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2017-17/segments/1492917123632.58/warc/CC-MAIN-20170423031203-00183-ip-10-145-167-34.ec2.internal.warc.gz
ckb
0.998281
Arab
90
{"ckb_Arab_score": 0.9982811212539673}
شه‌وی چوارشه‌ممه و له میانه‌ی ڕۆژی سێهه‌می كۆنگره‌ی نیشـتیمانی كۆماریـیه‌كاندا له شـاری سـانت پۆڵی سـتانی مینه‌سـۆتا خانم سـارا په‌یڵن وتاره‌كه‌ی خۆی پـێشـكه‌ش كرد و سه‌رنجی ئاماده‌بووانی به لای خۆیدا ڕاكێشـا. سه‌ره‌تا خۆشـحاڵی خۆی ده‌ربڕی به‌رامبه‌ر به كاندیدكردنی له لایه‌ن جۆن مه‌ككه‌ینه‌وه بۆ پـۆسـتی جێـگری سه‌رۆك له هه‌ڵـبژاردنه‌كانی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مسـاڵدا و پاشـان ڕه‌خنه‌ی له ده‌زگاكانی ڕاگه‌یاندن گرت له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی ده‌ڵێن ئه‌و دوور له پایته‌ختی حكومه‌تی فیدراڵه‌وه كاری كردووه و ئه‌زموونێـكی ئه‌وتۆی نیـیه. ئه‌ویش له وه‌ڵامدا گوتی من ناچمه واشـنتن بۆ گه‌ڕان به دوای دیدوبۆچوونی باشـیان، من ده‌چم بۆ خزمه‌تكردنی خه‌ڵـكی ئه‌م وڵاته. هه‌روه‌ها سه‌باره‌ت به كێشه‌ی وزه‌ش دووا و گوتی ئه‌و و جۆن مه‌ككه‌ین ئاماده‌ن هه‌ر له مانگی یه‌كه‌وه لووله‌ی نه‌وت و ده‌زگای ناوه‌كی زیاتر دابمه‌زرێنن و سوود له سه‌رچاوه‌كانی تری وزه‌ش بۆ وڵاته‌كه وه‌ربگرین. له به‌شـێـكی تری وتاره‌كه‌یدا هێرشی كرده سه‌ر كاندیدی دیموكراته‌كان سـیناتۆر باراك ئۆباما و گوتی ئۆباما قه‌د ناوی سه‌ركه‌وتن ناهێنێت ئه‌گه‌ر بۆ كهمپـینهكانی خۆی نه‌بێت. هه‌روه‌ها چه‌ندین كه‌سـایه‌تی ناوداری ناو پارتی كۆماری وتاری خۆیان هه‌ر ئه‌و شه‌وه پـێشـكه‌ش كرد و تیایدا چه‌ندین بابه‌تیان وروژاند تا بتوانن ده‌نگی ئه‌مریكایـیه‌كان به لای خۆیاندا ڕابكێشـن. هاوكارمان جانی دیلان له‌وێ ئاماده‌بوو و ڕاپـۆرتێـكی له‌و باره‌یه‌وه ئاماده‌كردووه، ده‌توانن گوێبیسـتی بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیه‌ی سه‌ره‌وه، ماوه‌كه‌ی 5:32 خوله‌كه.
<urn:uuid:0372927c-3c8f-45a8-8f12-9e9bcd5c2774>
CC-MAIN-2017-17
http://www.dengiamerika.com/a/a-58-2008-09-04-voa2-89222652/953130.html
2017-04-30T22:39:03Z
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2017-17/segments/1492917125881.93/warc/CC-MAIN-20170423031205-00419-ip-10-145-167-34.ec2.internal.warc.gz
ckb
0.991897
Arab
8
{"ckb_Arab_score": 0.9918968081474304}
کاربه‌ده‌ستان له هه‌رێمی کوردستانی عێراق ده‌ڵێن کۆمه‌ڵێک چه‌کداری نه‌ناسراو 7 پاسه‌وانی سه‌ر سنورییان له نزیک سنوری ئێران کوشتووه. ئه‌م کۆمه‌ڵه پاسه‌وانه له زوویه‌کی ڕۆژی یه‌کشه‌ممه‌دا بۆسه‌یان بۆ دانرا سه‌رباری ئه‌وه‌ی ناوچه کورد نشینه‌کانی عێراق تا ڕاده‌یه‌ک به ناوچه‌یه‌کی ئارام داده‌نرێن به به‌راوورد له‌گه‌ڵ ناوچه‌کانی دیکه‌ی ووڵاته‌که‌دا. له لایه‌کی دیکه، ئۆتۆمبیلێکی بۆمب چێنراو له ناوه‌ندی به‌غدا ته‌قیوه‌ته‌وه و بۆته هۆی کوشتنی به لایه‌نی که‌مه‌وه 4 که‌س و برینداربوونی 15 که‌سی دیکه. له باشوری پایته‌خت، کۆمه‌ڵێک چه‌کدار هاوسه‌ر و کوڕی کاربه‌ده‌ستێکی ناوچه‌ی عهزیزییهیان کوشتووه. له باکوری به‌غداش، ته‌قینه‌وه‌ی بۆمبێکی لاڕێ بۆته هۆی کوشتنی شۆفێری لۆرییه‌ک له نزیک پاڵاوگه نه‌وته‌کانی بێجی.
<urn:uuid:96261132-dc36-47e9-b14b-18ba9528f8dd>
CC-MAIN-2017-17
http://www.dengiamerika.com/a/a-58-2007-07-16-voa1-89200032/948713.html
2017-04-27T13:07:03Z
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2017-17/segments/1492917122167.63/warc/CC-MAIN-20170423031202-00072-ip-10-145-167-34.ec2.internal.warc.gz
ckb
0.998779
Arab
8
{"ckb_Arab_score": 0.9987793564796448}
قه‌یرانێـکی نوێ له عێراقدا سهریههڵـداوه، ئه‌ویش مه‌سه‌له‌ی ئه‌و کاندیدانه‌ی له لایه‌ن ده‌سـته‌ی لـێـپرسینهوه و دادپه‌روه‌ری بڕیاری دورخسـتنه‌وه‌یان له هه‌ڵبژاردنه‌کانی داهاتوودا درا و پاشـان ده‌سته‌یه‌کی پـیاداچوونه‌وه بڕیاری دا ڕێـگه‌یان پـێبدرێت به‌شـداری بکه‌ن، ئه‌مه‌ش ناڕهزایییهکی زۆری لێـکه‌وته‌وه و به تایبه‌تی له لایه‌ن حکومه‌تی سه‌رۆک وه‌زیر نوری ئه‌لمالیکی. دکتۆر مه‌حمود عوسـمان سیاسه‌تکاری کورد و ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق له گفتوگۆیه‌کدا له‌گه‌ڵ هاوکارمان حه‌یده‌ر که‌ریم له‌و باره‌یه‌وه ده‌ڵێت له‌م مه‌سه‌له‌یه قانون و سیاسه‌ت تیکه‌ڵاو کراوه. ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی گفتوگۆكه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 7 خوله‌كه.
<urn:uuid:a3826d1f-cd37-4159-934b-0966c1302995>
CC-MAIN-2017-17
http://www.dengiamerika.com/a/a-58-2010-02-08-voa8-89238577/956110.html
2017-04-30T13:00:58Z
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2017-17/segments/1492917125532.90/warc/CC-MAIN-20170423031205-00133-ip-10-145-167-34.ec2.internal.warc.gz
ckb
0.99248
Arab
7
{"ckb_Arab_score": 0.9924795031547546}
ماڵپه‌رى یه‌كێتى ئه‌ندازیاران , بریتیه له بڵند گۆى ئه‌ندازیاران له‌سه‌ر تۆرِى ئینتهنێتى جیهانى . به مه‌به‌ستى زیاتر ناساندنى یه‌كێتى ئه‌ندازیارانى كوردســــــتان و ئه‌ندازیارانى كورد و كار و پرِۆژه ئه‌ندازه‌ییه كوردیه‌كان به دونیاى ئه‌ندازه‌یى ده‌ره‌وه . هه‌روه‌ها به‌مه‌به‌ستى ده‌رخستنى رِووى گشتى ئه‌ندازیاران و شارستانیه‌تى و ئاستى زانستى ئه‌ندازیارانى كورد و كوردستان و پێشكه‌ووتنه‌وه و ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ى كوردستان . به‌هه‌مان شێوه بۆ دروست كردن و توند و تۆڵكردنى رِا یهڵى په‌یوه‌ندى ئه‌ندازیارانى كورد به ئه‌ندازیارانى دونیاوه به‌مه‌به‌ستى ئاڵوگۆرِ كردنى زانسـت و زانیارى له‌سه‌رجه‌م پسپۆریه ئهندازهییهكاندا . به هیواى ئه‌وه‌ى ئه‌م ماڵپهرِه ببێته هۆكارى پێشكه‌وتن و گه‌شه سه‌ندنى په‌یوه‌ندیه‌كان و ئاستى زانیاریه‌كان له‌گه‌ڵ دونیاى پێشكه‌وتووى ئه‌م سه‌رده‌مه‌دا بۆ خزمه‌تى زیاترى ئه‌ندازیاران و كوردستان . خوازیارین كه سه‌رجه‌م ئه‌ندازیارانى ئازیز بهبیرورِاو پێشنیاز و زانست و زانیاریه‌كانیان ماڵپه‌ره‌كه‌مان ده‌وڵه‌مه‌ندتر بكه‌ن . لەگەڵ ڕێزى بەڕێوەبەرى ماڵپەر ( زەردەشت على مستەفا ) ژماره‌ى ته‌له‌فۆن : 3208808
<urn:uuid:c9a8d2d6-823d-4526-bac7-d7e20a664339>
CC-MAIN-2017-17
http://www.keu92.org/pages.php?page=6
2017-04-25T10:27:50Z
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2017-17/segments/1492917120338.97/warc/CC-MAIN-20170423031200-00577-ip-10-145-167-34.ec2.internal.warc.gz
ckb
0.931156
Arab
4
{"ckb_Arab_score": 0.9311562776565552, "sdh_Arab_score": 0.06686398386955261}
ئەمڕۆ وەشاندنی بەکوردیکراوی 2.7.1 ئامادە بوو بۆ داگرتن. تکامان وایە وەشاندنەکانتان نوێ بکەنەوە. شایەنی باسە ئەم وەشاندنەدا کۆمەڵێک کەلێنی پاراستن و هەڵەگەری وەشاندی پێش خۆی چارەسەر کردووە، هیوادارین بەنوێکردنەوەی وەشاندنەکە ببێتە مایەی زیاتر سەرکەوتن و خاوێنی پەڕەکانتان لەگەڵ ئەم پڕۆگرامۆکەیە. ئەوانەی وەشاندنی خوار لەم وەشاندنە بەکاردەبەن وەکو ئامۆژگاری فەرمی wordpress.org ئاگاداریان دەکەینەوە کەوەشاندنەکە نوێبکەنەوە بۆ 2.6.5 . ئەم وەشاندنە وەشاندنێکی پاراستنە و بۆ پینەکردنی ئەو کونانەیە کە هاکەر دەیتوانی پەیان پێببات و بەکارهێنەر زەرەرمەند بکات. ئێستا وەشاندنەکە لەسنگی پەڕەکە ئامادەیە بەکوردیکراوی. بەهیوای سەرکەوتن. بۆ زانیاری زیاتر و نوێکردنەوە چاو لێرە بکە. زۆری ویست تاوەکو یەکە بەیەکەی برادەران ڕۆژانە پەڕگەکانیان وەردەگێڕا و دەیان نارد بۆ تاقیکردنەوە، جار جار هەندیکی تر هەڵەی زەقیان دەبینی و یەکسەر ڕەخنەیەکیان دەنارد. زۆربوون کاتەکان و زۆربوون ئەو پەناجانەی هەوڵیان دا زمانی دایکیان لەسەر بڵاوترین پرۆگرامۆکە هەەبێت. چەند خۆشە لەچەندین ڕاژە وۆردپرێس بۆ داگرت و دامەزراندنی خۆکار هەیە لەکاتی هەڵبژاردنی زمانەکاندا نوسراوە بەکوردی. ئەمە و چەندین ئارەزووی ناخی ئەو مرۆڤانە و خۆشەویستیان بۆ جیهانیکی خۆبەخشانە وایکرد ئەم پەڕەیە بۆیەکەمین بەفەرمی بەزمانی کوردی لەلایەن خۆیانەوە ڕاژە بکرێت. ماوەتەوە تەنها سوپاسی ئەمانە بکەین: ئارا بەختیار (ئاراشتاین) هونەر ئەحمەد ئامانج ئاراس
<urn:uuid:b6498e51-62c1-484c-b468-c3b9d1c0937e>
CC-MAIN-2017-17
https://ku.wordpress.org/news/page/2/
2017-04-29T11:24:33Z
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2017-17/segments/1492917123491.68/warc/CC-MAIN-20170423031203-00227-ip-10-145-167-34.ec2.internal.warc.gz
ckb
0.959501
Arab
7
{"ckb_Arab_score": 0.9595014452934265, "sdh_Arab_score": 0.024358782917261124, "hac_Arab_score": 0.01613585650920868}
پۆلیسی ژنی تورکیا ئیتر دەتوانن لەچک بکەنە سەریان وەکو بەشێک لە جلوبەرگی پۆلیسیان. ئەم بڕیارە لەلایەن ڕۆژنامەیەکی حەکومەتەوە لەم هەفتەیە ڕاگەیەندرا کە لەمەودوا پۆلیسە ژنەکانی تورکیا دەتوانن لەچک لە ژێر کڵاوەکانیان لەسەر بکەن بە مەرجێک لە ڕەنگی جلەکانیان بێت و سادە بێت قەدەغەکردنی لەچک لە کارە حکومییەکاندا لە پاش کودەتاکەی ساڵی 1980 ڕاگەیەندرا. سیکولارەکانی تورکیا ئەوە بە سیمبولی کۆنەپارێزی ئاینی دادەنێن لە وڵاتێکی کە بەفەرمی وڵاتێکی سیکولارە. پارتی داد‌و گەشەپێدانی دەسەڵاتدار کە پارتێکی ئیسلامییە، ماوەیەکی زۆرە هەوڵ دەدات ئەم کۆتوبەندانە هەڵبگرێت. قەدەغەکردنی لەچک لەسەر کردن لە زانکۆکان‌دا لە ساڵی 2010 هەڵگیرا و لە ساڵی 2013 لە ئۆفیسەکانی کۆمەڵایەتی هەڵگیرا جگە لە پۆلیس، لەشکر و دادوەری.
<urn:uuid:703c7b1e-3f80-4949-b8b5-3b3a28687ad9>
CC-MAIN-2017-17
http://www.dengiamerika.com/a/3483883.html
2017-04-30T11:03:17Z
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2017-17/segments/1492917125074.20/warc/CC-MAIN-20170423031205-00463-ip-10-145-167-34.ec2.internal.warc.gz
ckb
0.975085
Arab
12
{"ckb_Arab_score": 0.9750851988792419, "sdh_Arab_score": 0.02284163050353527}
سه‌یری گه‌وره‌یی خوای په‌روه‌ردگار بكه‌ن لهخهڵقكردنی مرۆڤدا،بۆچی ئاوی ناوگوێی مرۆڤ زۆر تاڵه ؟ وه‌ئاوی چاوی(فرمێسك)زۆر سوێره؟ وه‌ئاوی ناوده‌می(لیك)زۆر سازگاره ؟؟؟ بۆچی ئاوی ناوگوێ زۆر تاڵه؟؟؟ چونكه ئهوتاڵیه بووه‌ته‌هۆی ئه‌وه‌ی كه‌هیچ گیانه‌وه‌رێكی بچووك نه‌توانێ بچێته‌ناو گوێی مرۆڤ وهه‌ر گیانهوهرێكیش بچێت ئه‌مرێت،ئه‌گه‌ر ئاوی ناوگوێ ئاوهازۆر تاڵ نه‌بوایه ئه‌وا مێرووله‌ی بچوول له‌كاتی خه‌وی مرۆڤدا ئه‌چوه ناو گوێی…! بۆچی ئاوی ناوچاو(فرمێسك)زۆر سوێره؟؟؟ چونكه ئه‌م به‌شه گۆشتهوماسولكانهی لهچاوداههن زوو تووشی تێكچوون ده‌بن ،بۆیه ئه‌م ئاوه سوێریه ده‌یانپارێزێت له‌تێكچوون وخراپ بوون.. بۆچی ئاوی ناوده‌م زۆر سازگاره؟؟؟ بۆئه‌وه‌ی مرۆڤ تامی سروشتی هه‌موو ئه‌و خواردنانه وه‌ربگرێ كهئهیخوات،واتا تامه ئه‌سڵه‌كه‌ی خۆی،چونكه ئه‌گه‌ر ئه‌م ئاوه سازگار نه‌بوایه ئه‌وا ئه‌و مرۆڤه نایدهتوانی تامی ئه‌سڵی خواردنه‌كان وه‌ربگرێت …!
<urn:uuid:5bc7a2e8-2989-4e08-bf74-ff82f39cb6f1>
CC-MAIN-2017-17
https://aahmadhajiawa.wordpress.com/2012/02/10/%D8%A8%DB%86%DA%86%DB%8C-%D8%A6%D8%A7%D9%88%DB%8C-%D9%86%D8%A7%D9%88%DA%AF%D9%88%DB%8E-%D8%AA%D8%A7%DA%B5%D9%87%E2%80%8C%D9%88-%D9%81%D8%B1%D9%85%DB%8E%D8%B3%D9%83-%D8%B3%D9%88%DB%8E%D8%B1%D9%87/
2017-04-26T02:15:20Z
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2017-17/segments/1492917121121.5/warc/CC-MAIN-20170423031201-00402-ip-10-145-167-34.ec2.internal.warc.gz
ckb
0.996604
Arab
3
{"ckb_Arab_score": 0.9966043829917908}
پشێوی و ئاڵۆزی پەیوەندییەکانی نێوان مۆسکۆ و ئانکەرە بەهۆی خستنە خوارەوەی فڕۆکەیەکی جەنگیی ڕوسیا لەلایەن تورکیاوە پەرەسەندنێکی توندە لە شەڕی دژی توندڕەوانی دەوڵەتی ئیسلامی‌دا. پێشتر تورکیا خاوەنی هەژمونێکی تایبەت بووە لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا، بە شێوەیەک لەگەڵ هەر گؤڕانکارییەک لە هاوکێشەکانی ئەو ناوچەیەی جیهاندا باس لە ڕۆڵی تورکیا کراوە جا ئایا ئەو ڕۆڵە ئەرێنی بووبێت یانیش نەرێنی. دکتۆر جەبار قادر، پسپۆڕی کاروباری سیاسی تورکیا دەڵێت لەوەتای ڕوسیا خۆی خستۆتە ناو قەیرانی سوریاوە، نیگەرانییەکی قوڵ لای ئانکەرە دروست بووە وەک دەڵێت ئانکەرە بوونی ڕوسیا لە سنورەکانی باشور و ڕۆژهەڵاتی تورکیادا بە کێشەی ژیۆپۆڵۆتیکی دەزانێت و دەشبێتە هۆی ڕیگەگرتن لە هەژموونی تورکیا لە ناوچەکەدا و دەشڵێت تورکیا لە چەند ساڵی ڕابردوودا وەهای دانابوو کە ڕژێمی بەشار ئەلئەسەد دەڕوخێت و ئیدی خۆی دەبێتە خاوەن دەسەڵاتی گۆڕانکاری لە ناوچەکەدا لەو ڕوانگەیەوەی یارمەتی کۆمەکی بۆ سەرهەڵداوان هەبووە. دکتۆر جەبار قادر ئاماژەش بەوە دەکات ئەمەی کە ڕوویداوە دەشێت زیاتر کێشە بێت بۆ تورکیا وەک لە ڕوسیا و وەک دەڵێت چونکە ڕوسیا دوورە لە ئاگری شەڕەکەوە. لە میانەی وتووێژەکەیدا لەگەڵ بەڵێن ساڵح، دکتۆر جەبار قادر باسیش لەوە دەکات بۆچی بارێکی ئاساییە کە هاوپەیمانێتی ناتۆ پشتگیری لە وڵاتێکی ئەندامی خۆی بکات و دەڵێت تورکیا وەهای نیشانداوە کە ڕوسیا سنورەکانی ناتۆی بەزاندووە، هەربۆیەشە داوا دەکات ناتۆ هەڵوێستێکی توند نیشان بدات هەرچەندە وەک دکتۆر جەبار دەڵیت مۆسکۆ وتوویەتی ڕوسیا خۆی ئامادە ناکات بۆ شەڕ لەگەڵ تورکیادا و تورکیاش دەیەوێت بە مەبەست پەیوەندییەکان بگەیەنێتە ئەم ئاستە. زانیاری زیاتر لە دەقی وتووێژەکەدایە:
<urn:uuid:8a493ef0-0df6-4a09-9206-34d3888e9f16>
CC-MAIN-2017-17
http://www.dengiamerika.com/a/3075212.html
2017-05-01T02:26:57Z
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2017-17/segments/1492917126538.54/warc/CC-MAIN-20170423031206-00288-ip-10-145-167-34.ec2.internal.warc.gz
ckb
0.913393
Arab
12
{"ckb_Arab_score": 0.9133930206298828, "hac_Arab_score": 0.05398726835846901, "sdh_Arab_score": 0.03255263343453407}
له ئاکامی سێ هێرش له‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌دا له ئه‌فغانستان 18 که‌س ده‌کوژرێن. له هه‌رێمی هێلماند ده‌سه‌ڵاتداران ده‌ڵێن ته‌قینه‌وه‌ی بۆمبێکی لاڕێ بۆته مایه‌ی کوژرانی 10 که‌سی سیڤیڵ و ته‌واوی قوربانیه‌کانیش له ڕێدا بوون بۆ شاییه‌کی هاوسه‌رگیریی. له هه‌رێمی لاگمان له ڕۆژهه‌ڵاتی ئه‌فغانستان ده‌مڕاستێکی حکومه‌ت گوتوویه‌تی 5 سه‌ربازی ئه‌فغانی کوژراون کاتێک مینێک به ماشێنه‌که‌یاندا ته‌قیوه‌ته‌وه. له شاری قه‌نده‌هاریش هێرشبه‌رێکی خۆکوژ سێ پۆلیسی کوشتووه. تا ئاماده‌کردنی ئه‌م هه‌واڵه هیچ لایه‌نێک به‌رپرسێتی خۆی له‌و هێرشانه ڕانه‌گه‌یاندووه، به‌ڵام هه‌میشه له‌و جۆره هێرشانه‌دا تاڵیبانه‌کان به‌رپرسێتی خۆیان ڕاگه‌یاندووه.
<urn:uuid:f3d20493-0e5f-463f-a2ad-a73289ca4708>
CC-MAIN-2017-17
http://www.dengiamerika.com/a/1541951.html
2017-04-26T13:50:39Z
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2017-17/segments/1492917121355.9/warc/CC-MAIN-20170423031201-00519-ip-10-145-167-34.ec2.internal.warc.gz
ckb
0.998977
Arab
20
{"ckb_Arab_score": 0.9989765882492065}
ڕۆژنامه‌وانی به‌رهه‌ڵسـتكاری ئێرانی، ئه‌كبه‌ر گه‌نجی به‌ردرا دوای به‌سه‌ر بردنی 6 سـاڵ له زینداندا. ڕۆژی شه‌ممه، پـارێزهری گه‌نجی، یوسف مه‌ولایی گوتی ڕۆژنامه‌وانی ناسراو، ئه‌كبه‌ر گه‌نجی له كاتێـكی درهنـگی ڕۆژی هه‌ینی له زیندان به‌ردرا. به‌رپـرسـانی دادگای ئێرانی ده‌ڵێن ماوه‌ی حوكمه‌كه‌ی گه‌نجی به شـێوه‌یه‌كی فه‌رمی كۆتایی پـێ نایه‌ت تا ڕۆژی 30 ی مانـگی سێ. شایه‌نی باسه گه‌نجی له سـاڵی 2000 دا ده‌سـتگیركرا له پاش ئه‌وه‌ی ڕاپـۆرتـێـكی بڵاوكرده‌وه له‌سه‌ر كوشـتنی 5 نه‌یاری ڕژێمی ئێرانی له لایه‌ن وه‌زاره‌تی ئیتیڵاعاتی ئێرانیـیه‌وه. وه تاوانباركرا به‌وه‌ی سه‌رپـێچی یاسای كردووه و سـووكایه‌تی به ده‌سـه‌ڵاتداران كردووه. گه‌نجی زۆربه‌ی كاتی زیندانه‌كه‌ی له زیندانی تاكه‌كه‌سی به‌سه‌ر بردووه و بۆ ماوه‌ی چه‌ند مانـگێـكیش مانی له خواردن گرتووه. گه‌نجی بوو به پاڵه‌وانی چاكـسـازیخوازانی ئێران له دوای ڕوبه‌ڕوبوونه‌وه‌ی له دژی پـیاوانی ئاینی توندڕه‌وی وڵاته‌كه. ئه‌م به‌ردانه‌ی گه‌نجی دێت به دوای بانـگهوازهكهی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكای ڕۆژی هه‌ینی، ئه‌وه‌ی كه گوتبووی ده‌بوایه ڕۆژنامه‌وانه‌كه 17 ی مانـگی سێ ئازاد بكرایه. هه‌روه‌ها وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا له حكومه‌تی ئێرانی خواسـتووه كه كۆتایی به‌و مامه‌ڵه خراپه‌ی بۆ بنه‌ماكانی ئازادی بـهـێـنـێت كه له‌گه‌ڵ هاوڵاتیانی ئێرانی‌دا په‌یڕه‌وی ده‌كات.
<urn:uuid:1686719a-5f37-4878-bae6-a4d7d1a2f205>
CC-MAIN-2017-17
http://www.dengiamerika.com/a/a-58-2006-03-18-voa6-89177167/944794.html
2017-04-23T17:59:04Z
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2017-17/segments/1492917118740.31/warc/CC-MAIN-20170423031158-00643-ip-10-145-167-34.ec2.internal.warc.gz
ckb
0.998591
Arab
9
{"ckb_Arab_score": 0.9985911846160889}
سکرتێری گشـتی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان بان کی موون داواکه‌ی بۆ ئاگربه‌سـتی ده‌موده‌ست و درێژخایاند دووپات کرده‌وه له نێوان ئیسـرائیل و چه‌کداره‌کانی حه‌ماس له که‌رتی غه‌ززه. به‌ڕێز بان داواکه‌ی له کۆنفرانسـێـکی هه‌واڵی ڕۆژی چوارشه‌ممه له قاهیره دووباره کرده‌وه، دوای گفتوگۆکانی له‌گه‌ڵ سه‌رۆکی میسـر حوسـنی موباره‌ک. سه‌رۆکی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان له میسـره له سه‌ره‌تای سه‌ردانه‌که‌ی بۆ ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست که ئامانجی کۆتاییهێنانی شه‌ڕه له غه‌ززه. میسر له پـێشه‌نگی ئه‌وانه بووه که هه‌وڵی گه‌یشتن به ئاگربه‌سـتێـکی نێوان ئه‌و دوو لایه‌نه‌یان داوه. هه‌روه‌ها به‌ڕێز بان گفتوگۆ له هه‌ریه‌ک له ئیسرائیل و که‌ناری ڕۆژئاوا و ئوردن و تورکیا و سوریا و لوبنان و کوه‌یت ده‌کات، به‌ڵام سه‌ردانی غه‌ززه ناکات و له‌گه‌ڵ حه‌ماسیش کۆنابێته‌وه. کاربه‌ده‌سـتانی حه‌ماس ڕۆژی سێشه‌ممه له قاهیره ده‌سـتیان به گفتوگۆکرد، هاوکات سه‌رچاوه ئیسرائیلیـیه‌کان ده‌ڵێن کاربه‌ده‌سـتێـکی وه‌زاره‌تی به‌رگری ئیسرائیل به ناوی ئامۆس گیلاد ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه له‌گه‌ڵ ناوبژیوانانی میسری کۆده‌بێته‌وه. هه‌ردوولا داواکه‌ی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کانیان ڕه‌تکردۆته‌وه که داوای ئاگربه‌سـتێـکی ده‌موده‌ست ده‌کات.
<urn:uuid:f395dc0c-a882-40aa-900a-3b0f9ea21280>
CC-MAIN-2017-17
http://www.dengiamerika.com/a/a-58-2009-01-14-voa6-89236127/955626.html
2017-04-29T19:35:26Z
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2017-17/segments/1492917123560.51/warc/CC-MAIN-20170423031203-00118-ip-10-145-167-34.ec2.internal.warc.gz
ckb
0.996785
Arab
8
{"ckb_Arab_score": 0.9967851042747498}