text
stringlengths
223
525k
id
stringlengths
47
47
dump
stringclasses
96 values
url
stringlengths
15
4.08k
date
stringlengths
20
20
file_path
stringlengths
110
155
language
stringclasses
1 value
language_score
float64
0.71
1
language_script
stringclasses
1 value
minhash_cluster_size
int64
1
4.87k
top_langs
stringlengths
30
316
|تاريخ: ۱۳۹۵ يکشنبه ۱۹ دي ساعت ۱۷:۱۷||بازدید: 1388 نظرات: 0 کد مطلب: 2734| له ساڵی ۲۰۱۶ زانایانی هه‌موو جیهان به ده‌یان ده‌ستکه‌وتی پزشکییان هه‌بووه که ئه‌مانه یارمه‌تی مرۆڤ ده‌دات که زانیاری زیاتری له ته‌ندروستی و نه‌خۆشییه‌کان هه‌بێت. به ڕاپۆرتی پێگەی هەواڵی هاژە،له ساڵی ۲۰۱۶ زانایانی هه‌موو جیهان به ده‌یان ده‌ستکه‌وتی پزشکییان هه‌بووه که ئه‌مانه یارمه‌تی مرۆڤ ده‌دات که زانیاری زیاتری له ته‌ندروستی و نه‌خۆشییه‌کان هه‌بێت. لێره‌دا چه‌ند ڕووداوێکی گرنگی پزشكی ساڵی ۲۰۱۶ ده‌خه‌ینه به‌رده‌ست: دۆزینه‌وه‌ی میکانیزمه‌کانی ئۆتۆفاژی یه‌کێک له گرنگ ترین دۆزینه‌وه‌کانی ساڵی پێشوو که دواجار خه‌ڵاتی نۆبلیشی برده‌وه له لایه‌ن یوشینۆری ئۆسۆمی، زانای ژاپۆنی ئه‌نجام بوو، ئه‌م زانایه به وردی نیشانی دا که چۆن خانه‌کانی له‌شی مرۆڤ دووباره دروست ده‌بنه‌وه و ژه‌هر له له‌شی مرۆڤ دوور ده‌خه‌نه‌وه، ئه‌م مکانیزمه‌شی ناو ناوه ئۆتۆفاژی. له‌م سیستمه‌دا خانه‌کانی له‌شی مرۆڤ به‌رده‌وام خه‌ریکی خۆدروست کردنه‌وه و پاک کردنه‌وه‌ی له‌شی مرۆڤن له ژهره‌کان و به‌م کاره‌ش به‌رگرییه‌کی گه‌ره‌وه له له‌ش ده‌که‌ن تاکوو تووشی جۆره‌ها شێرپه‌نجه نه‌بێت. یه‌که‌مین منداڵ به سێ دایک و باوکه‌وه یه‌که‌مین منداڵ به دی ئێن ئێنی ۳ که‌سی جیاواز له ساڵی ۲۰۱۶ی زاینی له دایک بوو. دایکی ئه‌م منداڵه جۆره نه‌خۆشییه‌کی ده‌ماری هه‌بوو، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش زانیایانی ئه‌مریکایی ئه‌وه به‌شه نه‌خۆشه‌ی ژنتیکه‌که‌ی دایکی ئه‌و منداڵه‌یان هه‌ڵگرت و له جێگه‌ی ژنتیکی ژنێکی ته‌ندروستیان به ژنتیکی دایکی ئه‌و منداڵه زیاد کرد و به‌م جۆره منداڵێکی ته‌ندروست له دایک بوو. ژنتیکی ئه‌م منداڵه له ڕووی ژنانه‌وه، به‌شێکی هین دایکیه‌تی و به‌شێکی هین ئه‌و ژنه خۆبه‌خشه‌یه که ژنتیکه ته‌ندرسته‌که‌ی خۆی به‌و دایک و باوکه ئه‌ردۆنییه به‌خشی. ئه‌م تێکه‌ڵاو کردنی ژنتیکه ده‌توانێت له داهاتوودا ببێته هۆی ئه‌وه‌ی که نه‌خۆشییه ژنتیکییه‌کان چی دیکه بۆ منداڵان نه‌گوازرێته‌وه. بۆ یه‌که‌مین جار ده‌وڵه‌تی کانادا توانی خزمه‌تێکی گه‌وره به جیهان پێشکه‌ش بکات و توانی کوتانی ئیبۆلا بدۆزێته‌وه. ئه‌م کوتانه توانی به‌ر به بڵاو بوونه‌وه‌ی یه‌کێک له مه‌ترسیدارترین نه‌خۆشییه‌کانی ئه‌م سه‌رده‌مه بگرێت. پاکانه‌ی زانستی یه‌که‌مین قوربانی نه‌خۆشی ئیدز له میانه‌ی ۳۰ ساڵی ڕابردوودا زانایان له سه‌ر ئه‌م باوه‌ڕه بوون که که‌سێکی فه‌ڕه‌نسی-که‌نه‌دایی که فه‌رمانبه‌ری فڕۆکه‌خانه بووه، سه‌رچاوه‌ی بڵاو بوونه‌وه‌ی نه‌خۆشی ئیدز له جیهانه. به‌ڵام ساڵی ۲۰۱۶ زانایان ئه‌مریکایی تێگه‌یشتن که ۱۰ ساڵ به‌ر له‌م که‌سه ویرسی ئێچ ئای ڤی له سنووره‌کانی ئه‌مریکا تۆمار کراوه و به‌ر له‌و ئه‌م نه‌خۆشێنه بڵاو بووه‌ته‌وه. په‌یوه‌ندی جه‌هشی ژنتیکی له‌گه‌ڵ په‌یوه‌ندی پارچه‌کانی له‌ش زانایانی زانکۆی بریتیش کلۆمبیا توانیان له ساڵی ۲۰۱۶ په‌یوه‌ندی نێوان گۆڕانکارییه‌کانی ژنتیک و به‌شه‌کانی له‌شی مرۆڤ بدۆزنه‌وه، ئه‌مه دۆزینه‌وه‌یه‌کی زۆر گرنگه چون ده‌توانێت نیشانی بدات که چۆن له‌شی مرۆڤ تووشی نه‌خۆشی ده‌بێت و ڕێگه به نه‌خۆشییه‌کان بگرن. بۆ نموونه له بنه‌ماڵیه‌کی ۱۰ که‌سی ۷ که‌سی ئه‌م بنه‌ماڵه‌یه نه‌خۆشی MSیان هه‌بوو، ئه‌مه‌ش به ڕوونی نیشانی ده‌دات که ئه‌م بنه‌ماڵه‌یه به هۆی گۆڕانکاریی و جه‌هشێکی ژنتیکیه‌وه تووشی ئه‌م نه‌خۆشییه بوون. په‌یوه‌ندی ژنتیک و تومۆره‌کانی شێرپه‌نجه گرووپێک له زاناکانی جیهان توانیانه جۆریه‌ک ده‌رمانی نایاب بۆ شێرپه‌نجه‌کان بدۆزنه‌وه، ئه‌وان تێگه‌یشتوون که شێرپه‌نجه‌کان له کاتی بڵاو بوونه‌وه و گه‌ره‌وه بوونه‌وه‌دا خۆیان جۆره‌یه‌ک له ئانتی ژن به‌رهه‌م دێنن، ئه‌م ئانتی ژنانه به‌رپرسی کۆنترۆڵی چۆنیه‌تی بڵاو بوونه‌وه‌ی شێرپه‌نجه‌کانن، زانایانی ئه‌م لێکۆڵینه‌وه له سه‌ر ئه‌م بڕوایه‌ن گه‌ر ئه‌م ئانتی ژنانه‌ی شێرپه‌نجه‌کان بکه‌ینه ده‌وا ده‌توانێت به‌ر بڵاو بوونه‌وه‌ی هه‌مان شێرپه‌نجه بگرن. یه‌که‌مین پانکراسی ساخته‌ی دونیا یه‌کێک له گرنگ ترین پێشکه‌وتنه‌کانی جیهان له ساڵی ۲۰۱۶ی زاینی، به‌رهه‌م هێنانی MiniMed ۶۷۰G یان یه‌که‌مین پانکراسی ساخته‌ی خانه‌کانی خوێن بوو که بۆ ده‌رمانی نه‌خۆشی شه‌کری جۆری یه‌که‌م به کار دێت. ئه‌م ئامێره هه‌ر پێنج خوله‌ک یه‌کجار ئاستی شه‌کری نێو خوێن تاقی ده‌کاته‌وه و ئه‌گه‌ر شه‌کره‌که‌ی خوێن سه‌رکه‌وتبێت به هه‌مان ئه‌و ئه‌ندازه‌ی که سه‌رکه‌وتووه ئه‌نسۆلین ده‌کاته نێو خوێنی مرۆڤه‌وه، ئه‌م ئامێره به شێوه‌یه‌کی زۆر باش ئاستی ته‌ندروستی ئه‌و که‌سانه‌ی شکه‌ره‌ی سه‌ختیان هه‌یه، به‌رز کردووه‌ته‌وه. به‌کارهێنای ژنتیک بۆ ده‌رمانی ئیدز و گه‌رای نه‌زێ یه‌کێکی دیکه له ده‌ستکه‌وته‌کانی ساڵی ۲۰۱۶ به‌رهه‌م هێنانی ئامێری چاک کردنه‌وه‌ی ژێنۆمی CRISPR بوو. له ڕاستیدا CRISPR یارمه‌تی پزشکه‌کان ده‌دات که به‌ر وردی ژنی مرۆڤه‌کان به مه‌به‌ستی چاک سازی ده‌ستکاری بکه‌ن و به‌م کاره ده‌توانن به‌ر به گواستنه‌وه‌ی ویروسی ئایدز بۆ له‌شی ئه‌و منداڵانه بگرن که دایک و باوکیان ئایدزیان هه‌یه. هه‌روه‌ها ئه‌م دۆزینه‌وه ده‌توانێت گه‌را نه‌زێکان چاک بکاته‌وه و ئه‌و دایک و باوکانه‌ی منداڵیان نابێت، ببنه خاوه‌ن منداڵ. سەرچاوە: مێهر
<urn:uuid:da4751d2-a6db-4b3e-91d0-48b3475c7bff>
CC-MAIN-2017-09
http://haje.ir/newsdetails.aspx?itemid=1634
2017-02-26T05:26:59Z
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2017-09/segments/1487501171936.2/warc/CC-MAIN-20170219104611-00624-ip-10-171-10-108.ec2.internal.warc.gz
ckb
0.999806
Arab
16
{"ckb_Arab_score": 0.9998061060905457}
کۆنفڕانسی نه‌ته‌وه‌یی گه‌نجانی کورد به به‌شداری ڕێکخراوه‌کانی داکۆکی کردن له مافه‌کانی گه‌نجانی کورد و چالاکوانانی بواری ڕێکخراوه‌کانی گه‌نجان له دیاربه‌کر به‌ڕێوه ده‌چێت. هه‌ردوو ته‌وه‌ری کێشه‌ی گه‌نجان له‌ڕووی سیاسی و کۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه له دانیشتنه‌که‌ی ئه‌مڕۆدا تاوتوێکراوه. کۆنفڕانسی گه‌نجانی نه‌ته‌وه‌یی کورد له دیاربه‌کر به‌ڕێوه ده‌چێت ژماره‌یه‌ک له گه‌نجان سه‌نج و بۆچونی خۆیان له‌و بارانه‌وه داوه.ئه‌و کۆنفڕانسه دوو ڕۆژ ده‌خاێنێت. ڕێکخراوی گه‌نجانی کوردنی نێوده‌وڵه‌تی بنکه له هه‌وڵێر یه‌کێکن له ڕێکخراوه‌کانی به‌شدارییان له‌و کۆنفڕانسه‌دا کردووه. هاوکار به‌ڵێن ساڵح ئه‌م گفتوگۆیه‌ی له‌گه‌ڵ سه‌رۆکی ڕێکخراوه‌که هێمن که‌ریم مامڕه‌ش بۆ به‌رنامه‌ی بهههڤرا ساز کردووه. ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی گفتوگۆكه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 10:50 خوله‌كه.
<urn:uuid:8e9aa05f-e76d-4d28-af94-27a8efe8dec3>
CC-MAIN-2017-09
http://www.dengiamerika.com/a/behevra-hz16march2011-118089069/967400.html
2017-02-28T14:37:30Z
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2017-09/segments/1487501174163.72/warc/CC-MAIN-20170219104614-00324-ip-10-171-10-108.ec2.internal.warc.gz
ckb
0.998736
Arab
7
{"ckb_Arab_score": 0.9987359642982483}
ZNA- هەولێر کۆمەڵێک لە کەلوپەلی ئەنفالکراوەکان کە لەکاتی ئەنفالکردنی خەڵکی ھەرێمی کوردستان بەجێماون، گەرێندرانەوە ھەرێمی کوردستان. پڕۆسەی ئەنفال بەرنامەیەکی پێشوەخت و نەخشە بۆ داڕێژراوبوو بۆ سڕینەوەی نەتەوەی کورد و دوای رووخانی رژێمی بەعس، چەندین گۆڕی بە کۆمەڵ دۆزرانەوە و رووفاتەکانییان گواستەوە بۆ زێدی خۆیان و کەلوپەل و پاشماوەکانی ئەنفالیش لە شوێنێکی تایبەت ھەڵگیراون. لە رێورەسمێکدا لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی بە ئامادەبوونی وەزیری کاروباری شەھیدان و ئەنفالکراوەکان، مەحموود حاجی ساڵح و سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی، کۆمەڵێک لە کەلوپەلی ئەنفالکراوەکان لە رێگای فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانییەوە گەڕێندرایەوە ھەرێمی کوردستان. وەزیری کاروباری شەھیدان و ئەنفالکراوەکان مەحمود حاجی ساڵح لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا گوتی: "ئەمرۆ ئامادەبووین لە پێشوازی کەلوپەلی رووفاتی ئەنفالکراوەکانمان کە ٢٩ ساڵ لەمەوپێش لە چەند کردەوەیەکی کۆمەڵکوژی لە باشوور و ناوەڕاستی عێراق زیندە بەچاڵکران". گوتیشی: "روفاتەکان کە ھەتا ئێستا گەیشتوونەتە ھەرێمی کوردستان ژمارەیان ٢ھەزار و ٥٠٠ رووفاتە وبەڵام ئەو کات کەلوپەل و جل و بەرگ و ئەو پێویستیانەی کە لەگەڵیان بووە نەتواندراوە بگوازرێنەوە بۆ ھەرێمی کوردستان، بۆیە بەھەوڵێکی زۆری وەزارەتی کاروباری شەھیدان و ئەنفالکراوەکان و بەتایبەت تیمی گۆڕە بە کۆمەڵەکان، تواندرا دوای چەند کۆبوونەوەیەک ئەو کەلوپەلانە بھێندرێنەوە ھەرێمی کوردستان". مەحمود حاجی ساڵح ئاماژەی بەوەشکرد کە دوای ھێنانەوەی ئەم کەلوپەلانە ئەرکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان و وەزارەتی کاروباری شەھیدان و ئەنفالکراوەکانە کە مۆزەخانەیەکیان بۆ بکاتەوە بەمەبەستی پاراستن و ھەڵگرتنیان. ھەر لە کۆنگرە رۆژنامەنوسیەکەدا بەڕێوەبەری گۆڕە بەکۆمەڵەکان پەری نوری گوتی: "حکوومەتی فیدراڵی لە بەغدا خۆی بە خاوەنی ئەو کەلوپەلانە دەزانی و دەیویست لە بەغدا بمێننەوە و بپارێزرێن، بەو پێیەی تایبەتن بە ھەموو عیراق، بەڵام ئێمە پێداگریمان کرد و سوربووین لەسەر ئەوەی کە بیانھێنینەوە بۆ ھەرێمی کوردستان تا بەشێوەیەکی زانستی و یاسای بپارێزرێن و ھەڵبگیرێن، چونکە تایبەتن بە کورد و قوربانییەکانیش کوردن". رونیشیکردەوە کە کەلوپەلەکان ئەوانەن کە لەگۆڕە بەکۆمەڵەکانی باشوور‌و ناوەڕاستی عێراق ھەڵگیراونەتەوە و کە بریتین لە گۆڕە بەکۆمەڵەکانی ( مەھاری و حەمرین و نوگرەسەلمان و تۆپزاوا و حەیدەریە )، ئەمەش بەشی یەکەمی ئەو کەلوپەلانە دەبێت و پرۆسەکەش بەردەوام دەبێت. گوتیشی: "دوای پشکنینی پزیشکی و ناسینەوەی کەلوپەلەکان لەشوێنی پارێزراودا ھەڵدەگیرێن". سەرچاوه: AA ئەم هەواڵە 2110جار خوێندراوەتەوە
<urn:uuid:67295a30-85c6-43a0-854f-82464704b748>
CC-MAIN-2017-09
http://zagrosn.com/32475-1
2017-02-21T23:22:48Z
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2017-09/segments/1487501170864.16/warc/CC-MAIN-20170219104610-00126-ip-10-171-10-108.ec2.internal.warc.gz
ckb
0.932646
Arab
6
{"ckb_Arab_score": 0.9326457381248474, "sdh_Arab_score": 0.04761156067252159, "hac_Arab_score": 0.01970573514699936}
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریکا جان کیری په‌یامێک پێشکه‌ش به ئیسرائیلیه‌کان ده‌کات له هه‌وڵێکدا بۆ که‌مکردنه‌وه‌ی ئه‌و نیگه‌رانیانه‌ی به‌هۆی ڕێککه‌وتنی ناو‌کی له‌گه‌ڵ ئێران هاتۆته ئاراوه. له وتووێژێکدا له‌گه‌ڵ که‌ناڵێکی ته‌له‌فیزیۆنی ئیسرائیل‌دا که له ڕۆژی یه‌کشه‌ممه په‌خشکرا، جان کیری ده‌ڵێت سه‌رۆک ئۆباما په‌یمانی بێچه‌ندوچوونی داوه که ئێران ده‌ستی به چه‌کی ناو‌کی ڕانه‌گات. سه‌رۆک وه‌زیری ئیسرائیل بنیامین ناتانیاهو یه‌کێکه له ڕه‌خنه‌گره سه‌رسه‌خته‌کانی چوارچێوه‌ی ڕێککه‌وتنه‌که له‌گه‌ڵ ئێران به ڕێبه‌رایه‌تی ئه‌مه‌ریکا که به پێی ئه‌و چوارچێوه‌یه سزاکانی سه‌ر ئێران لاده‌برێت له پێناو ڕاگرتنی به‌رنامه‌ی ناو‌کی.
<urn:uuid:c2722471-f7eb-4b36-bc06-25e1a49fdb82>
CC-MAIN-2017-09
http://www.dengiamerika.com/a/2746797.html
2017-02-27T18:12:53Z
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2017-09/segments/1487501173405.40/warc/CC-MAIN-20170219104613-00354-ip-10-171-10-108.ec2.internal.warc.gz
ckb
0.999669
Arab
13
{"ckb_Arab_score": 0.9996688365936279}
ڤیدیۆیەک لەسەر ئنتەرنێت بڵاوکراوەتەوە کە تیایدا سێ کەس دەردەکەون و یەکێـکیان داوا لە خەڵکی تورکیا دەکات لە ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆکی تورکیا هەڵبگەڕێنەوە. ڤیدیۆکە لە شەوی دووشەممەوە لەسەر ئنتەرنێت دەرکەوتووە و کەسەکە بە زمانێـکی تورکی ئەردۆغان بە خائین ناودێردەکات و دەڵێت وڵاتەکەی بە خاچ پەرستەکان فرۆشتووە و ڕێگەی بە ئەمەریکا داوە لە بنکە ئاسمانیـیەکانی تورکیاوە داعش بۆردومان بکات، ئەمەش لە پـێناوی ئەوەی لە پـۆستەکەیدا بمێنێتەوە. لە بەشێـکی تری قسەکانی پارتی کرێکارانی کوردسـتانی بە "مولحید" ناودێرکرد و گوتی ئەگەربێت و تورکەکان هەڵنەستن، ئەوا ڕۆژهەڵاتی تورکیا دەکەوێتە دەسـتی پەکەکە و ڕۆژئاواشی دەکەوێتە دەسـتی ئەمەریکاوە.
<urn:uuid:860cd2f5-dd2d-42fc-9508-451bc697de48>
CC-MAIN-2017-09
http://www.dengiamerika.com/a/turkey-isis/2922837.html
2017-02-21T12:08:02Z
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2017-09/segments/1487501170708.51/warc/CC-MAIN-20170219104610-00387-ip-10-171-10-108.ec2.internal.warc.gz
ckb
0.981696
Arab
12
{"ckb_Arab_score": 0.9816955327987671, "hac_Arab_score": 0.0119447261095047}
گه‌وره وتووێژكاری ناوه‌كی ئێران عه‌لی لاریجانی ڕۆژی چوراشه‌ممه و له‌و ده‌مه‌ی به‌ره‌و ئیسـپانیا به‌ڕێ ده‌كه‌وت بۆ خولێـكی دیكه‌ی وتووێـژی ناوه‌كی له‌گه‌ڵ خافێر سۆلانای به‌رپـرسـی ڕێبازی ده‌ره‌وه‌ی یه‌كێتی ئه‌وروپا چه‌ند تێبینییه‌كی دا. له لایه‌كی دیكه‌وه ئێران به بیانووی جۆراوجۆر ده‌ستی داوه‌ته گرتنی ئه‌و ئێرانیـیانه‌ی خاوه‌نی ڕه‌گه‌زنامه‌ی ئهمریكایـین. سه‌باره‌ت به‌م دوو بابه‌ته هاوكارمان موعته‌به‌ر شیروانی گفتوگۆیه‌كی له‌گه‌ڵ عه‌باس وه‌لی سه‌رۆكی زانكۆی كوردسـتان له شـاری هه‌ولێر سـازكردووه. دكتۆر عه‌باس وه‌لی ده‌ڵێت به باوه‌ڕی من ئه‌و چاوپـێـكه‌وتنه و موفاوهزاتهی خافێر سۆلانا له‌گه‌ڵ ئێرانێ ده‌یكات، پـێم وانیـیه له هه‌لومه‌رجی ئه‌مڕۆدا به ئه‌نجامێـك بگات. ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی گفتوگۆكه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیه‌ی سه‌ره‌وه، ماوه‌كه‌ی 8 خوله‌كه.
<urn:uuid:53a2f0d3-ce9c-4979-ab0d-5bbafb8a65d7>
CC-MAIN-2017-09
http://www.dengiamerika.com/a/a-58-2007-05-31-voa3-89195932/948435.html
2017-02-25T00:19:54Z
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2017-09/segments/1487501171632.91/warc/CC-MAIN-20170219104611-00263-ip-10-171-10-108.ec2.internal.warc.gz
ckb
0.991022
Arab
12
{"ckb_Arab_score": 0.991021990776062}
داعش بەرپـرسیارێتی خۆی لەو تەقینەوە خۆکوژیـیە ڕاگەیاند کە ئەمڕۆ هەینی لە نێو مزگەوتێـکی شیعەکان لە کوەیت ڕوویدا و بووە مایەی کوژرانی 24 کەس و برینداربوونی دەیان کەسی دیکە. ئاژانسی دەنگوباسی ئەسۆشیەتد پـرێس دەڵێت داعش لە یەکێـک لە تویتەرەکانی بەرپرسیارێتیـیەکەی خۆ ڕاگەیاند. تەقینەوەکە لە دەمی نوێژی هەینیدا بوو لە ناو مزگەوتی ئیمام ئەلسادق لە ناوچەی سەوابر لە ڕۆژهەڵاتی شاری کوەیتی پایتەخت. دەڵێن هێندە بەهێزبووە زیانیشی بە مزگەوتەکەش گەیاندووە. خەلیل سـاڵح ئەندامی پەرلەمانی کوەیت بە دەزگاکانی ڕاگەیاندنی گوت کەسێـک کە تەمەنی لە سیـیەکاندا بووە چووەتە نێو ئەو خەڵکەی لە مزگەوتەکەدا نوێژیان دەکرد و لە نیوەی نوێژکردندا بۆمبەکانی بە خۆیدا تەقاندووەتەوە و ئەو هەموو زیانە گیانـیەی لێکەوتووەتەوە. سەباح ئەلئەحمەد جابر ئەلسەباح میری کوەیت سەردانی مزگەوتەکەی کرد و بە توندی هێرشەکەی شەرمەزارکرد. ئەنجومەنی وەزیرانی کوەیتیش کۆبوونەوەیەکی بە پەلەی لە بارەی هێرشەکەوە بەستووە. یەعقوب ئەلسانع وەزیری دادی کوەیت هێرشەکەی بە مەترسی بۆ سەر وڵاتەکەی ناودێرکرد و گوتی هەوڵێـکە بۆ تێکدانی یەکگرتووی نیشـتیمانی نێوان کوەیتیـیەکان. بەڵێنیشی دا ڕێوشوێنی توندی ئاسایشی بگیرێتەبەر بۆ پاراستنی مزگەوت و شوێنە ئاینیـیەکان. جێی ئاماژەیە کوەیت یەکێـکە لەو وڵاتە عەرەبـیـیانەی گرژی تایفەگەرایی تیایدا زۆر کەمە.
<urn:uuid:f8c6b2d4-83a5-45fb-93cb-4c7cc99389bd>
CC-MAIN-2017-09
http://www.dengiamerika.com/a/kuwait-isis/2838177.html
2017-02-25T00:20:10Z
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2017-09/segments/1487501171632.91/warc/CC-MAIN-20170219104611-00263-ip-10-171-10-108.ec2.internal.warc.gz
ckb
0.961307
Arab
13
{"ckb_Arab_score": 0.9613065123558044, "hac_Arab_score": 0.019773822277784348, "sdh_Arab_score": 0.018926121294498444}
دادگایی کردنی سه‌رۆکی لابراوی عێراقی سه‌دام حوسه‌ین و حه‌وت که‌س له ده‌ست و پێوه‌نده‌که‌ی بۆ ڕۆژی یه‌کشه‌ممه دواخرا پاش ئه‌وه‌ی دانیشتنه‌که‌ی ڕۆژی سێشه‌ممه به‌ڕێوه نه‌چوو. قسه‌که‌رێکی دادگاکه به ڕۆژنامه‌وانانی ڕاگه‌یاند بڕیاری دواخستنی دانیشتنه‌که‌ی دادگایان داوه به‌هۆی ئه‌وه‌ی هه‌ندێ له گه‌واهده‌ره‌کان نه‌یانتوانیوه ئاماده ببن. ڕۆژنامه‌وانان بۆ ماوه‌ی چه‌ند سه‌عاتێک چاوه‌ڕوانی ده‌ستپێکردنی دانیشتنی ڕۆژی سێشه‌ممه‌ی دادگایان ده‌کرد. ڕۆژی دووشه‌ممه، دادگاکه دادوه‌ر ره‌ئوف ره‌شید عه‌بدولره‌حمان که کوردێکه ده‌ست نیشانی کرد بۆ وه‌رگرتنی پۆستی سه‌رۆکی دادوه‌ران به شێوه‌یه‌کی کاتی تاوه‌کو جێگه‌ی سه‌رۆکی پێشووی ده‌ست له کار کێشاوه‌ی دادگاکه ڕزگار موحه‌ممه‌د ئه‌مین بگرێته‌وه. له لایه‌کی تره‌وه له به‌غدا، کۆمه‌ڵێک چه‌کداری نه‌ناسراو دوو ئه‌ندازیاری ئه‌ڵمانیان فڕاندووه که بۆ ده‌زگای پاڵاوگه‌کانی نه‌وت له شاری باجی باکوری به‌غدا کارییان ده‌کرد. هه‌روه‌ها له‌شکری ئه‌مریکی ده‌ڵێت دوو سه‌رباز رۆژی دووشه‌ممه کوژران کاتێک که بۆمبێکی سه‌ر ڕێگا له یه‌کێک له شه‌قامه‌کانی به‌غدا ته‌قیه‌وه. هاوکات دوو ما‌رینزی ئه‌مریکیش له ئاکامی ڕووداوێکی به‌ریه‌ک که‌وتنی ئۆتۆمبیل‌دا گیانیان له ده‌ستدا.
<urn:uuid:9532d1a9-9255-4e0a-ac0d-0685608a805c>
CC-MAIN-2017-09
http://www.dengiamerika.com/a/a-58-2006-01-24-voa3-89180137/945358.html
2017-02-21T18:52:04Z
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2017-09/segments/1487501170823.55/warc/CC-MAIN-20170219104610-00268-ip-10-171-10-108.ec2.internal.warc.gz
ckb
0.999585
Arab
8
{"ckb_Arab_score": 0.9995853304862976}
سه‌رۆکی ئێرانی مه‌حمود ئهحمهدینهژاد ڕکه‌به‌ره‌کانی له هه‌ڵـبژاردنی سه‌رۆکایه‌تیدا تاوانبارکردووه به درۆکردن سه‌باره‌ت به ڕه‌وشی ئابووری له وڵاته‌که‌دا له هه‌وڵێـکدا بۆ به‌ده‌سـتهێنانی ده‌نگی زیاتر به‌ر له به‌ڕێوه‌چوونی هه‌ڵـبژاردن له ڕۆژی هه‌ینیدا. له دواترین هه‌ڵـمه‌تی هه‌ڵـبژاردنه‌کان له ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه له تارانه‌وه، به‌ڕێز ئهحمهدینهژاد به پـشـتیوانکه‌رانی ڕاگه‌یاند که‌وا زاڵ ده‌بێت به‌سه‌ر ئه‌و درۆ سـووکایهتیپـێـکردنانهی که له لایه‌ن ڕکه‌به‌رانی له هه‌ڵـبژاردنه‌کاندا کراون.
<urn:uuid:58bbcbd7-9e71-4753-9a35-cbd2df6435c9>
CC-MAIN-2017-09
http://www.dengiamerika.com/a/a-58-2009-06-10-voa5-89230487/954512.html
2017-02-27T23:07:54Z
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2017-09/segments/1487501173866.98/warc/CC-MAIN-20170219104613-00051-ip-10-171-10-108.ec2.internal.warc.gz
ckb
0.99928
Arab
7
{"ckb_Arab_score": 0.9992795586585999}
سه‌رۆك وه‌زیری عێراق نوری ئه‌لمالیكی ده‌ڵێت به‌غدا و له‌نده‌ن ده‌سـت به دانوسـتاندن ده‌كه‌ن سه‌باره‌ت به چاره‌نووسی هێزه‌كانی به‌ریتانیا له عێراق له پاش كۆتایی هاتنی مۆڵه‌تی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ مانه‌وه‌ی هێزه بیانیـیه‌كان له‌و وڵاته له كۆتایی ئه‌مسـاڵدا. به‌ڕێز ئه‌لمالیكی ڕۆژی یه‌كشه‌ممه له به‌غدا پاش كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ وه‌زیری به‌رگری به‌ریتانیا جۆن هوتـن له به‌یانـنامه‌یه‌كدا ئه‌وه‌ی ڕاگه‌یاند. جێی ئاماژه‌یه عێراق هه‌روه‌ها له‌گه‌ڵ وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكاشدا سه‌باره‌ت به ڕێـكه‌وتنێـكی درێژخایه‌نی ئاسایشی له دانوسـتاندنێـكی هاوشـێوهدایه. ڕۆژی شه‌ممه‌ش وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق داوای له كاربه‌ده‌سـتانی ئه‌مریكی و عێراقی كرد بڕیار له‌سه‌ر ئه‌و ڕێـكه‌وتنه بده‌ن كه ماوه‌ی مانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مریكا له وڵاته‌كه‌ی درێژده‌كاته‌وه. هۆشـیار زێباری له كۆنفرانسـێـكی ڕۆژنامه‌وانیدا له به‌غدا له‌گه‌ڵ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی به‌حرین خالید ئه‌حمه‌د بن خه‌لیفه گوتی زۆر گرنگه ڕێبه‌رانی عێراق له ماوه‌ی ئه‌م چه‌ند ڕۆژه‌دا بڕیاری خۆیان له‌و باره‌یه‌وه بده‌ن. به‌ڕێز زێباری گوتیشی به‌پـێی ئه‌و ڕێـكه‌وتنه هێزه‌كانی ئه‌مریكا بۆ هه‌میشه‌یی له عێراقدا نامێنـنه‌وه، به‌ڵـكو ته‌نها بۆ ماوه‌ی 3 سـاڵ مانه‌وه‌یان درێژ ده‌كرێته‌وه له پاش ته‌واوبوونی مۆڵه‌تی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له 31 ی مانگی دوانزه‌دا.
<urn:uuid:faac6701-8f52-4947-bd8e-15323601b82f>
CC-MAIN-2017-09
http://www.dengiamerika.com/a/a-58-2008-10-19-voa2-89218892/952290.html
2017-02-26T07:47:01Z
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2017-09/segments/1487501171936.32/warc/CC-MAIN-20170219104611-00136-ip-10-171-10-108.ec2.internal.warc.gz
ckb
0.989647
Arab
8
{"ckb_Arab_score": 0.9896470904350281}
ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان به تێـكڕای ده‌نگ بڕیارێـكیان له دژی كۆریای باكور له‌سه‌ر تاقیكردنه‌وه ناوه‌كیـیه‌كه‌ی په‌سه‌ند كرد. ده‌نگدانه‌كه ڕۆژی شه‌ممه ئه‌نجامدرا، واته كه‌متر له هه‌فته‌یه‌ك له‌وه‌ی كۆریای باكور كه ڕایگه‌یاند ته‌قینه‌وه‌یه‌كی ناوه‌كی له ژێر زه‌وی ئه‌نجامداوه. بڕیاره‌كه كه ژماره‌كه‌ی 1718 ، داوا له كۆریای باكور ده‌كات جبه‌خانه ناوه‌كیـیه‌كه‌ی و چه‌كه كۆمهڵـكوژهكانی و هه‌موو موشـه‌كه بالیسـتیـیهكانی ههڵبوهشـێـنێـتهوه. هه‌روه‌ها داواش له وڵاتان ده‌كات هیچ جۆره شـتێـك نه‌ده‌ن به كۆریای باكور كه ئه‌گه‌ری ئه‌وه‌ی لێ بكرێت له دروسـتكردنی چه‌كی كۆمه‌ڵـكوژ و قورس‌دا به‌كاربێت. بڕیاره‌كه داواش ده‌كات دارایی ئه‌و كۆمپانیا و كه‌سـانه‌ش بلۆك بـكرێت كه په‌یوه‌ندیـیان به به‌رنامه‌كانی چه‌كسـازی كۆریای باكوره‌وه هه‌یه. هه‌روه‌ها ڕێـگه‌ش ده‌دات به وڵاتان له كاتی پـێویسـتدا چاودێری ئه‌و بارانه بكه‌ن كه به‌ره‌و كۆریای باكور ده‌گوێزرێنه‌وه، وه ئه‌وه‌ش به‌مه‌به‌ستی گه‌ڕان به دوای ئه‌و كه‌لوپه‌لانه‌ی كه ڕه‌نگه له دروسـتكردنی چه‌كی نائاسایی به‌كاربێت. هه‌روه‌ها ڕێـگه له كۆریای باكور ده‌گرێت كه كه‌لوپه‌لی خۆشـگوزه‌رانی (كهمالیـیات) بكڕێت. وه داواش له بیۆنگـیانگ ده‌كات به‌بێ مه‌رج بگه‌ڕێته‌وه بۆ مێزی دانوسـتاندنه‌كانی تایبه‌ت به به‌رنامه ناوه‌كیـیه‌كه‌ی. به‌هۆی ناڕه‌زایی ڕوسیا و چین له به‌رامبه‌ر به‌كارهێنانی هێز، بۆیه بڕیاره‌كه باس له هه‌ڕه‌شه‌ی كاری له‌شـكری بۆ جێبه‌جێـكردنی سزاكان ناكات. دوای دهنگـدانهكه باڵیۆزی كۆریای باكور له نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان پاك گیل یۆن هۆڵی ئه‌نجومه‌نه‌كه‌ی به‌جێـهێشت، وه گوتی ئه‌گه‌ر وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا فشـاره‌كانی بۆ سه‌ر بیۆنگیانگ زیاتر بكات ئه‌وا ئه‌و هه‌ڵوێسته به ڕاگه‌یاندنی شه‌ڕ له‌قه‌ڵه‌م ده‌درێت.
<urn:uuid:5a263088-1f68-4736-bac4-00a2e0de107f>
CC-MAIN-2017-09
http://www.dengiamerika.com/a/a-58-2006-10-15-voa1-89182422/945805.html
2017-02-28T14:32:50Z
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2017-09/segments/1487501174163.72/warc/CC-MAIN-20170219104614-00488-ip-10-171-10-108.ec2.internal.warc.gz
ckb
0.995087
Arab
7
{"ckb_Arab_score": 0.995087206363678}
ده‌زگای دادی ئێرانی 3 گیراوی ئه‌مریكایی به ڕه‌چه‌ڵه‌ك ئێرانی به فه‌رمی به تاوانی مه‌ترسی بۆ سه‌ر ئاسایشی نیشـتیمانی و سـیخوڕیكردن گوناهباركردووه. گوته‌بێژێـكی دادی ئێرانی عه‌لی ڕزا جه‌مشـیدی گوتی وه‌زاره‌تی ئیتیڵاعات ئه‌و تۆمه‌تانه‌ی دژی هاله ئه‌سفه‌ندیاری و كیان تاجبه‌خش و ڕۆژنامه‌وان په‌ریناز عه‌زیمه تۆمار كردووه. جه‌مشیدی باسی هیچ ڕۆژێـكی دادگایـیـكردنی بۆ هیچ كام له‌و 3 كه‌سه نه‌كرد. ئه‌و سێ كه‌سه ناسـنامه‌ی وڵاتیبوونی ئه‌مریكایی و ئێرانیـیان هه‌یه. له واشـنتۆنیش تۆم كه‌یسی گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه گوتی وڵاته یه‌كگرتووه‌كان به فه‌رمی ده‌رباره‌ی هیچ كام له‌و تۆمه‌تانه‌ی ئاڕاسته‌ی ئه‌و سێ ئهمریكایییه كراوه ئاگادار نه‌كراوه‌ته‌وه، وه گوتی ئه‌و سێ كه‌سه په‌یوه‌ندی خانهوادهیـییان له‌گه‌ڵ ئێران‌دا هه‌یه و هیچ مهترسـیـیهكیان بۆ سه‌ر حكومه‌تی ئێران نیـیه. گوتیشی ئه‌مریكا باوه‌ڕی وایه كه ده‌بێت ئه‌وانه به زووترین كات ئازادبكرێن. شـایانی ئاماژه پـێـكردنه هاله ئه‌سفه‌ندیاری به‌رێوه‌به‌ری به‌رنامه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاسته له سه‌نته‌ری Woodrow Wilson له واشـنتۆن، وه له 8 ی مانگی پـێـنجه‌وه له زیندانی ئه‌ڤینی تاران ده‌سـتگیركراوه. كیان تاجبهخشیش ڕاوێژكارێـكی پلانی شـارسـتانیـیه و بۆ Open Society Institute بنكه له نیویۆرك كاری ده‌كرد، وه له 11 ی مانگی پـێـنجه‌وه له تاران زیندانی كراوه. ڕۆژنامه‌وان په‌ریناز عهزیمهیش له ڕادیۆی فه‌ردا كاری ده‌كرد كه ڕادیۆیه‌كه وڵاته یه‌كگرتووه‌كان كۆمه‌كی ده‌كات. په‌ریناز ده‌سـتگیر كرا و پاشـان ئازادكرا، به‌ڵام ڕێـگای لێ گیراوه وڵات به‌جێبهێـڵێت. هه‌روه‌ها خانمێـكی دیكه‌ی ئه‌مریكی به ڕه‌چه‌ڵه‌ك ئێرانی ده‌سـتگیركراوه، وه له‌سه‌ر داوای بنه‌ماڵه‌كه‌ی ناوی ئاشـكرا نه‌كراوه.
<urn:uuid:55b21181-fe3a-4182-9f7c-957234f241a7>
CC-MAIN-2017-09
http://www.dengiamerika.com/a/a-58-2007-05-29-voa6-89187937/946902.html
2017-02-28T14:32:56Z
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2017-09/segments/1487501174163.72/warc/CC-MAIN-20170219104614-00488-ip-10-171-10-108.ec2.internal.warc.gz
ckb
0.996144
Arab
8
{"ckb_Arab_score": 0.9961438179016113}
براک ئۆباما سه‌رۆکی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا ده‌سـتپـێشـخه‌ریـیه‌کی نوێی ڕاگه‌یاندووه بۆ په‌ره‌پـێدان به توێژینه‌وه‌کان بۆ نه‌هێشـتنی نه‌خۆشی ڤایرۆسی ئه‌یدز. موعته‌به‌ر شیروانی له به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا ڕاپـۆرتی له‌م باره‌یه‌وه ئاماده‌کردووه. سه‌رۆک ئۆباما ده‌ڵێت به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیـیه‌که‌ی 100 ملیۆن دۆلار له به‌رده‌ست ئه‌نسـتتیوتی نیشـتیمانی ته‌ندروسـتی ده‌نێت بۆ په‌ره‌پـێدانی به‌رنامه‌یه‌کی نوێی چاره‌سه‌ری له شه‌ڕ دژ ڤایرۆسی HIV و نه‌خۆشی ئه‌یدز. به‌ڕێز ئۆباما باسی سه‌رکه‌وتنی له بواری چه‌ندین ڕێبازی ئه‌م دوایـیانه کرد. سه‌رۆک ئۆباما گوتی" مانگی ڕابردوو من بڕیاری HIV Organ Policy Equity مۆرکردووه که ڕێگه ده‌دات توێژینه‌وه له‌سه‌ر کۆئه‌ندامی ئه‌و که‌سانه‌ی بکرێت که هه‌ڵگری HIV ین له پاش مردنیان، ئه‌م هه‌نگاوه‌ش به‌رهه‌می پشـتیوانی هه‌ردوو پارتیـیه، وه سوپاس بۆ قانونی بیمه‌ی ته‌ندروسـتی Affordable Care Act که به ملیۆنان ئه‌مه‌ریکایی بیمه‌کراو ده‌توانن به خۆڕایی تهقیکردنهوهکه ئه‌نجام بده‌ن." له هه‌مان ده‌م وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریکا جۆن کیری ده‌ڵێت جیهان هه‌نگاوێـکی زۆر گرنگی له شه‌ڕ دژی ئه‌یدز بڕیوه، به‌ڵام هێشـتا شه‌ڕه‌که نه‌بڕاوه‌ته‌وه. جۆن کیری ده‌ڵێت" ئاسـتهمی سه‌ره‌کی له بهردهمانن و پـێویسـتیان به پابه‌ندبوونی به‌رده‌وام هه‌یه بۆ ته‌واوکردنی تاقیکردنه‌وه‌که به مه‌به‌سـتی ڕێزگرتن له یادی ته‌واوی ئه‌و که‌سانه‌ی ئه‌م ده‌رفه‌ته‌یان بۆ نهڕهخسـاوه." له سـاڵی 1988 وه، یه‌کی مانگی دوازده به ڕۆژی نێونه‌ته‌وه‌یی ئه‌یدز داده‌نرێت و له‌و ڕۆژه‌دا ئه‌و یاده ده‌کرێته‌وه. ههڵمهتکارانی دژی HIV ئه‌یدز ده‌ڵێن ڕۆژی نێونه‌ته‌وه‌یی ئه‌یدز گرنگه، چونکه به بیر خه‌ڵـکی و هه‌روه‌ها حکومه‌ته‌کان ده‌هێنێته‌وه که ئه‌یدز له‌ناو نه‌چووه.
<urn:uuid:d0bbdb5a-923a-4ea4-8e3b-73bdce95fcfc>
CC-MAIN-2017-09
http://www.dengiamerika.com/a/1802816.html
2017-02-24T17:09:39Z
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2017-09/segments/1487501171629.84/warc/CC-MAIN-20170219104611-00056-ip-10-171-10-108.ec2.internal.warc.gz
ckb
0.999161
Arab
12
{"ckb_Arab_score": 0.9991607666015625}
سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردسـتان مه‌سـعود بارزانی به سه‌ردانێـک له ئه‌وروپایه و له‌وێ له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ک له کاربه‌ده‌سـتانی ئه‌وروپایی کۆده‌بێته‌وه، له‌وانه سه‌رۆکی نه‌مسـا و خافێر سـۆلانا به‌رپـرسی سـیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌یی یه‌کێتی ئه‌وروپا. دکتۆر فوئاد حسێن سه‌رۆکی دیوانی سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێمی کوردسـتان له گفتوگۆیه‌کدا له‌گه‌ڵ هاوکارمان به‌ڵێن سـاڵح له‌و باره‌یه‌وه ده‌ڵێت کاربه‌ده‌سـتانی ئه‌وروپایی له میانه‌ی کۆبوونه‌وه‌کانیاندا له‌گه‌ڵ سه‌رۆکی هه‌رێم جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌که‌نه‌وه که هه‌رێمی کوردسـتان به‌شێـکی گرنگی عێراقه و ده‌بێت کورد ڕۆڵی زیاتری له به‌غدادا هه‌بێت. ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی گفتوگۆكه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 7:44 خوله‌كه.
<urn:uuid:960a3d25-66d3-4ae7-bcf4-55897f1a2135>
CC-MAIN-2017-09
http://www.dengiamerika.com/a/a-58-2009-11-11-voa2-89241447/956746.html
2017-02-24T17:10:56Z
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2017-09/segments/1487501171629.84/warc/CC-MAIN-20170219104611-00056-ip-10-171-10-108.ec2.internal.warc.gz
ckb
0.999115
Arab
8
{"ckb_Arab_score": 0.9991148114204407}
په‌رله‌مانی لوبنان ئه‌مڕۆ هه‌ینی له دانیشتنێـکدا که ته‌نها 10 خوله‌ک به‌رده‌وام بوو، بڕیاری دا ماوه‌که‌ی خۆی بۆ 17 مانگی دیکه درێژبکاته‌وه. بڕیاره‌که به ده‌نگی 97 په‌رله‌مانتار له کۆی 128 ئه‌ندامه‌که‌ی په‌رله‌مان په‌سه‌ندکرا. به‌مه‌ش هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مان که بڕیاربوو له مانگی شه‌شدا سـازبکرێت بۆ مانگی یازده‌ی سـاڵی 2014 دواده‌خرێت. ئه‌م بڕیاره له کاتێـکدا دێت که لایه‌نه سیاسیـیه‌کان له‌سه‌ر یاسایه‌کی نوێی هه‌ڵبژاردن ڕێـکنهکهوتن. هه‌روه‌ها شه‌ڕی ناوخۆی سوریا کاری کردووه‌ته سه‌ر ڕه‌وشی ناوخۆی ئه‌و وڵاته‌ش. جگه له پارتی میشێل عۆنی مه‌سیحی،( ڕه‌وتی نیشـتیمانی ئازاد)، هه‌موو لایه‌نه‌کانی دیکه‌ی دۆست و نه‌یاری ڕژێمی سوریا بڕیاره‌که‌یان په‌سه‌ندکرد. میشێل عۆن و هه‌روه‌ها سه‌رۆکی کۆمار میشێل سوله‌یمان ده‌ڵێن له دژی بڕیاره‌که سـکاڵای خۆیان ده‌خه‌نه به‌رده‌م ئه‌نجومه‌نی ده‌سـتوری وڵاته‌که‌یان.
<urn:uuid:f6a2ea87-6408-487e-baea-3ab865259891>
CC-MAIN-2017-09
http://www.dengiamerika.com/a/1672819.html
2017-02-28T03:19:11Z
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2017-09/segments/1487501174124.9/warc/CC-MAIN-20170219104614-00584-ip-10-171-10-108.ec2.internal.warc.gz
ckb
0.998361
Arab
8
{"ckb_Arab_score": 0.998361349105835}
وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا جان کیری لەگەڵ وەزیری دەرەوەی ئێران محەمەد جەواز زەریف لە نیویۆرک کۆدەبێتەوە بۆ تاووتوێکردنی جێجەجێکردنی ڕێککەوتنی ناو‌کی ئێران. ئەم وتووێژانە لە کاتێکدایە کە مانگێک کەمتر ماوە بۆ 18 ی مانگی 10 کاتێکد ئێران پێویستە دەستبکات بە پابەند بوون بە بەندەکانی ڕێککەوتنەکەوە. پێویستە ئێران عەمباری یۆرانیۆمی کەم بکاتەوە، هەزاران سەنتەرفویج نەهێڵێت و گۆڕانکاری بکات لە دەزگا ناوکییەکانیدا بۆ ئەوەی پابەند بێت بە ڕێککەوتنەکەوە. ئێران هیوادارە سزا ئابورییەکان لەسەری هەڵبگیرێت کاتێک ئاژانسی وزەی ئەتۆمی نێونەتوەیی پابەند بوونی ئیران بە ڕێککەوتنەکەوە پشتڕاست بکەنەوە. چاوەڕوان دەکرێت لە میانەی وتووێژەکەی نێوان کیری و زەریفدا باس لە قەیرانی سوریاش بکرێت.
<urn:uuid:6e0d0e3e-9b14-48c4-a79e-321fed603aed>
CC-MAIN-2017-09
http://www.dengiamerika.com/a/2980286.html
2017-02-23T09:27:42Z
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2017-09/segments/1487501171163.39/warc/CC-MAIN-20170219104611-00347-ip-10-171-10-108.ec2.internal.warc.gz
ckb
0.976284
Arab
13
{"ckb_Arab_score": 0.9762837886810303, "sdh_Arab_score": 0.017303423956036568}
بەڕێوەبەرایەتی سەرۆک ئۆباما ئەو پشتیوانیـیە پـێویستەی لە ئەنجومەنی سینات بەدەسـتهێنا بۆ ڕێگەگرتن لە هەوڵی زۆربەی کۆماریـیەکان بۆ دانانی کۆسپ لە بەردەم جێبەجێـکردنی ئەو ڕێکەوتنەی کۆمەڵی نێودەوڵەتی لەگەڵ ئێران‌دا پـێی گەیشتووە لە بارەی بەرنامە ناوکیـیەکە. خانم باربرا میکولسکی سیناتۆری کۆماری لەسەر ویلایەتی مێریلاند ڕۆژی چوارشەممە چووە پاڵ ئەو سیناتۆرانەی لەگەڵ ڕێکەوتنەکەدان، بەوەش دەبێتە 34 هەمین سیناتۆر کە پشـتیوانی لە ڕێکەوتنەکە دەکەن، ئەمەش کەمترین ژمارەی دەنگە کە پـێویستە بۆ ڕێگەگرتن لەوەی ئەنجومەنی سینات ڕێکەوتنەکە ڕەتبکات. خانم باربرا کە کۆنترین ئەندامی ئەنجومەنی سیناتە، سەبارەت بە ڕێکەوتنەکە نووسیویەتی "هەندێـک کەس پـێشـنیاریان کردبوو ڕێکەوتنەکە ڕەتبکەینەوە و تاکلایەنە سزا بەسەر ئێران‌دا بسەپـێنین بۆ ئەوەی ئێران بگەڕێتەوە بۆ سەر مێزی وتووێژەکان، بەڵام هێشـتنەوەی سزاکان یان توندترکردنیان تەنها لەو حاڵەتە ئەنجامی دەبێت کە لە چوارچێوەی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی جێبەجێ بکرێت." هەروەها نووسیویەتی " ڕوون نیـیە ئایا یەکێتی ئەوروپا و ڕووسیا و چین و هیندسـتان و وڵاتانی دیکە بەردەوام دەبن یان نا لەسەر سزاکانی سەر ئێران ئەگەر بێت و کۆنگرێس ڕێکەوتنەکە ڕەتبکاتەوە."
<urn:uuid:c122b598-3e7e-4638-989f-f69e8016fc83>
CC-MAIN-2017-09
http://www.dengiamerika.com/a/us-iran-nuclear/2942553.html
2017-02-23T09:24:40Z
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2017-09/segments/1487501171163.39/warc/CC-MAIN-20170219104611-00347-ip-10-171-10-108.ec2.internal.warc.gz
ckb
0.973643
Arab
13
{"ckb_Arab_score": 0.9736425876617432, "sdh_Arab_score": 0.018692737445235252}
کاربه‌ده‌ستان ده‌ڵێن سه‌ر له به‌یانی هه‌ینی، ده‌سته‌کانی به هاوارچونی هێزی ده‌ریایی و پاسه‌وانانی که‌ناری ئیتالیا نزیکه‌ی 800 که‌سیان رزگار کرد. لودۆڤیکۆ پیترۆ سه‌نتی دکتۆره له گه‌ڵ 'ته‌ریقه‌تی ماڵتا" کار ده‌کات و ده‌ڵێت،" ئه‌وان(په‌نابه‌ره‌کان) زۆر ماندوو و تینوون و هه‌ڵبه‌ته ڕشاونه‌ته‌وه، به‌ڵام به‌گشتی له بارێکی باش دان. منداڵی زۆریان له‌گه‌ڵه(60 تا 70منداڵن) و 15 تا 18 ژنیش دووگیانن. " له‌سه‌ره‌تای ئه‌م مانگه که‌شتی هێزی ده‌ریایی که خه‌ریکی پاسه‌وانی بون له ناو ده‌ریایی ناوه‌ڕاستدا نزیکه‌ی 400 که‌سیان ڕزگار کرد له نزیک که‌ناری لهمپادوزا، که له‌وه‌ی زیاتر له 300 کۆچبار-زۆربه‌ی خه‌ڵکی ئیریتێریا- گیانیان له‌ده‌ست دا. هه‌ینی به‌ده‌یان ئیریتێریای له باشوری لهمپادوزا رزگار کران و دوو گه‌می پاسه‌وانانی ده‌ریایی پتر له 200 په‌نابه‌ریان به سه‌لامه‌تی گه‌یانده که‌ناری ده‌ریا. کاردهبهستانی پاسه‌وانی که‌ناری ده‌ڵێن 200 په‌نابه‌ر که باوه‌ڕ ده‌کڕێت خه‌ڵکی سوریا بن توانیان بهکهشتیهکی تر خۆ بگه‌یه‌ننه لهمپادوزا. کاربه‌ده‌ستانی ئیتالیا ده‌شڵێن خهراپتربونی باری مرۆڤی له سوریا و قۆچی ئه‌فریقا بونه‌ته هۆی ئه‌وه په‌نابه‌رانی زیاتر به ڕێگای لهمپادوزا خۆ بگه‌یه‌نه ئوروپا.
<urn:uuid:381fc2ee-7fa0-4b26-9893-5192581ca8d1>
CC-MAIN-2017-09
http://www.dengiamerika.com/a/1776841.html
2017-02-20T03:57:35Z
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2017-09/segments/1487501170404.1/warc/CC-MAIN-20170219104610-00352-ip-10-171-10-108.ec2.internal.warc.gz
ckb
0.99256
Arab
9
{"ckb_Arab_score": 0.9925601482391357}
عێراق له هه‌وڵه‌کانی ئه‌م دواییه‌یدا بۆ گرتنه‌وه‌ی تکریت، دیاره ئه‌مجاره له جیاتی په‌نا بۆ ئه‌مه‌ریکا رووێ له ئێران کردووه، هه‌ندێ له میدیاکان له نێوانیان NY Times ئاماژه به ناکۆکی نێوان کاربه‌ده‌ستانی وڵاته یه‌کگرتووه‌کان و عێراقی ده‌کات. رۆژنامه‌وان جه‌واد مه‌لکشاهی له هڤپهیڤینێکدا له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی رادیۆێ ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا ده‌ڵێت"ئه‌مرۆ نزیکه‌ی سێ رۆژه هێزه‌کانی عێراقی هێرشیان بۆ ئازادکردنی پاریزگای سه‌لاحه‌دین له ده‌ستی داعش به بێ پۆششی هێزه‌کانی ئاسمانی هاوپه‌یمانان به تاێبه‌تی ئه‌مریکا ده‌ستیان پێکردووه، من پێیم وایه ده‌ستێکی ده‌ره‌کیش له ناو بابه‌ته‌که‌دا هه‌یه و ئاماژه به هه‌ندێ ناکۆکی نێوان ئه‌مه‌ریکا و ئێران ده‌کات گوایه ئه‌مه‌ریکا حه‌ز ناکات ئه‌م (حشد شعبی) یه به شێوه‌یه‌کی به په‌له و به کوت و پر هه‌ندێ سه‌رکه‌وتن له به‌ره‌کانی شه‌ردا به ده‌ست بێنی له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌مه‌ریکا نایه‌وێ ئه‌م شه‌ره به‌م زووه کۆتایی پێی بێت. سه‌باره‌ت به‌وه‌ی شیانی هه‌یه هێزه‌کانی عێراقی به بێ پشتێوانی ئه‌مه‌ریکا سه‌رکه‌وتن به ده‌ست بێنن ده‌ڵی پێیم وانیه ئه‌و سه‌رکه‌وتنه به ده‌ست بێنن وه ئه‌گه‌ریش سه‌رکه‌وتن به ده‌ست بێنن پێیم وا نییه به‌م ئاسانیه بێت وه یاخود به‌م زووانه بێت. کاک جه‌واد هه‌ر وه‌ها ده‌ڵێت ئه‌مه ده‌بێته شه‌رێکی درێژ خایه‌ن له نێوان داعش و هێزه‌کانی عێراقی به تاێبه‌ت حشدی شعبی که هه‌موو گومانێکی له‌وه هه‌یه له ئێرانه‌وه نزدیکه. کاک جه‌واد ده‌شڵێت ئه‌و بۆشاییه‌ی به هۆێ کێشانه‌وه‌ی ههێزهکانی ئه‌مه‌ریکا درووست بوه ئێرانیه‌کان پریان کردوه‌ته‌وه وه ئێساش به‌رده‌وامن له پرکردنه‌وه‌ی ئه‌و بۆشاییه ته‌نانه‌ت له به‌ره‌کانی شه‌ردا و ئاماژه‌ش به‌وه ده‌کات که شێوازی درووست‌کردنی حشدی شعبی وه‌کو شێوازی سه‌ره‌تاکانی شه‌ری ئێران و عێراقه که کۆماری ئیسلامی هێزی به‌سیجی درووستکرد".
<urn:uuid:d7555c84-4834-47c4-9032-fe7ab47a0c37>
CC-MAIN-2017-09
http://www.dengiamerika.com/a/2667724.html
2017-02-22T12:55:42Z
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2017-09/segments/1487501170992.17/warc/CC-MAIN-20170219104610-00052-ip-10-171-10-108.ec2.internal.warc.gz
ckb
0.997963
Arab
12
{"ckb_Arab_score": 0.9979630708694458}
ئاژانسی دیارکردنی ڕێژه‌ی متمانه' ستاندارد و پورز' هه‌ڕه‌شه‌ی کردووه ئاستی متمانه دابه‌زێنێت له‌و وڵاتانه‌ی ئه‌وروپایی که یۆرۆ به‌کار ده‌هێنن و باری ئابورییان زۆر خراپه. سێ شه‌ممه، ' ستاندارد و پورز' هوشداریه‌که‌ی ڕاگه‌یاند، ڕۆژێک پاش ئه‌وه‌ی 15 له 17 وڵاتانی یۆرۆ به‌کار ده‌هێنن، به دوو ئابوری گه‌وره ئه‌ڵمانیا و فه‌ڕه‌نسا، خستنه ژێر چاودێری بۆ متمانه‌ی نێگه‌تیڤ. ' ستاندارد و پورز' ده‌ڵێت له ماوه‌ی 90 ڕۆژدا بڕیار ده‌دات ئایا به‌رزترین ئاستی متمانه' AAA ' یان لێی دابه‌زێنێت، پاش ئه‌وه‌ی بڕیاری دا ئایا تاکی وڵاتان له ڕێژه‌ی متمانه‌یان که‌م بکرێته‌وه؟ ئاژانسی' ستاندارد و پورز' له کۆنفڕانسی ڕۆژنامه‌وانی له فڕانکفۆرت گوتی بۆیه ئه‌م ئاگاهییه‌ی دا سه‌باره‌ت به تاکی وڵاته‌کان، چونکه کاربه‌ده‌ستانی ئه‌وروپا 'وه‌ڵامی زۆر له‌سه‌رخۆ و دوودڵانه‌ی" داوه‌ته قه‌یرانی ئه‌وروپا. وه‌زیری خه‌زینه‌ی ئه‌مه‌ریکا تیمۆثی گایتنه‌ر سێ شه‌ممه سه‌ردانی ئه‌وروپای ده‌ستپـێکرد هه‌تا هانی ڕێبه‌رانی ئه‌م کیشوه‌ره بدات ده‌ست له هه‌نگاوی بڕیارده‌ر بده‌ن.
<urn:uuid:d5c05cb2-f7e7-48e7-b304-b530ed153f6e>
CC-MAIN-2017-09
http://www.dengiamerika.com/a/europe-economy-6dec11-135105943/977802.html
2017-02-25T22:46:09Z
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2017-09/segments/1487501171900.13/warc/CC-MAIN-20170219104611-00580-ip-10-171-10-108.ec2.internal.warc.gz
ckb
0.99547
Arab
15
{"ckb_Arab_score": 0.9954703450202942}
یارى GTA یه‌كێكه له به‌نێوبانگترین یاریه ئه‌كشنه‌كان له سه‌رانسه‌رى جیهان و لاى خۆمان زیاتر به یارى (درایڤه‌ر یان دلایڤهر)ناسراوه . وه‌كو ئاشكرایه له‌و ماوه‌یه‌ى دواییدا نوێترین وه‌شانى به ناوى GTAV 5 بڵاوكرایه‌وه ، به‌لام زۆریكمان كیشه‌مان هه‌یه له مۆد ى یاریه‌كه ، له فێركارى ئه‌مجاره‌ماندا چۆنیه‌تى زیاد كردنى مۆد بۆ یاریه‌كه به ئاسانترین شێوه ڕوون ده‌كه‌ینه‌وه ..
<urn:uuid:2331a816-58f7-42e6-9716-ed2e53820b43>
CC-MAIN-2017-09
http://techeye.org/browse/16216
2017-02-28T07:46:43Z
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2017-09/segments/1487501174154.34/warc/CC-MAIN-20170219104614-00584-ip-10-171-10-108.ec2.internal.warc.gz
ckb
0.996897
Arab
19
{"ckb_Arab_score": 0.9968969225883484}
چوونە سەرەوەی باری ئاسایش لە بەنگلادیش پاش لە سێدارەدانی رێبەرێکی ئیسلامی لە رۆژی چوارشەممە هەزاران پۆلیس لە بەنگلادیش بڵاوبۆنەتەوە پاش لە سێدارەدانی رێبەری پارتی سەرەکی ئیسلامی بە تاوانەکانی شەر لە وڵاتێک‌دا کە بە دەستی زنجیرەیەک لە تیرۆرکردنی چالاکانی سیکولار ولیبراڵەوە دەناڵێنی. سەرۆکی پارتی جەماعەتی ئیسلامی موتیعوالرحمان نزامی لە درەنگانێکی رۆژی سێشەممەدا لە زیندانی ناوندی دەکا پاش بریاری دادگای باڵا لە بە کۆمەڵ کوشتنی رۆناکبیراندا لە دەمی شەری سەربەخۆێ ساڵی 1971 دا لەگەڵ پاکستان لە سێدارە درا . نیزامی کە وەزیری پێشووی حکومەت و تەمەنی 73 ساڵە، پێنجمین و هەرە باڵاترین رێبەرانی ئوپۆزسیۆنە کە لە دەمی هاتنە سەرکاری حکومەتی سیکۆلار و دامەزراندنی دادگای تاوانەکانی شەر لە سێدارە بدرێن.
<urn:uuid:39fbf9aa-f871-46ad-8973-313ea64f3c37>
CC-MAIN-2017-09
http://www.dengiamerika.com/a/3324807.html
2017-02-22T08:28:51Z
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2017-09/segments/1487501170925.44/warc/CC-MAIN-20170219104610-00519-ip-10-171-10-108.ec2.internal.warc.gz
ckb
0.90199
Arab
11
{"ckb_Arab_score": 0.9019902348518372, "sdh_Arab_score": 0.07500999420881271, "hac_Arab_score": 0.0229706522077322}
ڕەوشی هەرێمی کوردسـتانی عێراق هەتا دێت بەرەو خراپـتر دەڕوات و لە بەرامبەردا گرژی و ئاڵۆزیـیەکان زیاتر دەبن لە بری دۆزینەوەی ڕێگەچارە بۆیان. خراپـبوونی باری ئابوری و کێشەی موچە و کەمی خزمەتگوزاریـیەکانی وەکو ئاو و کارەبا و تەنانەت سووتەمەنیش، کاریگەریەکی گەورەی کردووەتە سەر ژیانی خەڵکی بە جۆرێـک ڕۆژانە ناڕەزایی دەبیستین، بەڵام لایەنە بەرپـرسەکانیش بە حکومەت و حزبەکانیشەوە هەنگاوێـکی وەهایان نەناوە بۆ کەمکردنەوەی مەینەتیـیەکانی ئەو خەڵکە لە کاتێـکدا کە بە دەیان هەزار کەس لە ڕۆڵەکانیان لە بەرەکانی جەنگی دژی داعش بەرگری لە نیشتمان دەکەن. ئێستاش پاش ئەوەی ڕۆژی چوارشەممە پەرلەمانی عێراق متمانەی لە هوشیار زێباری سەندەوە وەکو وەزیری دارایی عێراق، کێشەکانی ناو هەرێم قوڵتربوونەوە. پارتی دیموکراتی کوردسـتان پـێیوایە ئەمە پـیلانێـکی سیاسی بووە لە دژیان بە بەشداری لایەنەکانی دیکەی هەرێم. بەڵام بەشێک لەو ئەندامە کوردانەی دەنگیان دابوو بۆ لێسەندنەوەی متمانە لە زێباری، ڕەتی دەکەنەوە پـیلان بووبێت، بەڵکو لە چوارچێوەی ئەو هەوڵانە کە دەدرێن بۆ نەهێشتنی گەندەڵی لە وڵاتەکە. هەر کامێـکیان بێت، لە ئێسـتادا گرژیـیەکانی نێو هەرێمی زیاتر کرد. ئەمانە هەموویان لە لایەک بوەستن، ئەو ژمارە ئاوارە و پەنابەرە زۆرەی ڕوویان لە هەرێم کردووە ئەوەش بۆخۆی گرفتێـکی دیکەیە بۆ هەرێمەکە. چاوەڕوانیش دەکرێت لەگەڵ نزیکبوونەوەی وادەی ڕزگارکردنی شاری موسڵ ئەو ژمارەیە زۆر بەرەو زیاتر بڕوات. پـرسیار لێرەدا ئەوەیە چارەسەر چین بۆ ئەو کێشانە؟ ئه‌مه بابه‌تی به‌رنامه‌ی هه‌له‌و واشنتنی ئه‌م هه‌ینیـیه بوو که حه‌یده‌ر که‌ریم له به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا به‌ڕێوه‌ی برد و میوانه‌کان ئه‌م به‌ڕێزانه بوون: ئەشواق جاف، ئەندامی پەرلەمانی عێراق لە فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردسـتان. مەسعود حەیدر، ئەندامی پەرلەمانی عێراق لە فراکسیۆنی بزوتنەوەی گۆڕان. حاجی کاروان، ئەندامی پەرلەمانی هەرێمی کوردستان لە فراکسیۆنی یەکگرتووی ئیسلامی کوردسـتان.
<urn:uuid:e644a09b-1bbb-40ec-8ab1-9e83fca20328>
CC-MAIN-2017-09
http://www.dengiamerika.com/a/3520944.html
2017-02-23T14:37:12Z
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2017-09/segments/1487501171171.24/warc/CC-MAIN-20170219104611-00043-ip-10-171-10-108.ec2.internal.warc.gz
ckb
0.906465
Arab
13
{"ckb_Arab_score": 0.9064645171165466, "sdh_Arab_score": 0.08111521601676941, "hac_Arab_score": 0.01240469329059124}
کاتێک بارودۆخی خراپی ئابوری پێدەنێتە قۆناغێکی ترسناکەوە، کاتێک داهاتی ساڵانەی تاکەکەس نزمدەبێتەوە بۆ ئاستی سفری دابینکردنی پێداویستی و بژێوی ژیان، سەرەنجام دەبێت بە شێوازێکی ئەکادیمی و زانستی بڕوانینە کۆی ئەو کڵێشەو ئەنداسازییە ئابورییەی کە پێکهاتە هەرە بنەڕەتییەکانی پێکدەهێنن، لەبەرئەوەی مێژووی مرۆڤایەتی ئەو راستییەمان بۆ پشتڕاستدەکەنەوە کە ژێرخانی ئابووری پەیوەندییەکی توندوتۆڵی هەیە بە قەوارەی سیاسی، دادپەروەی کۆمەڵایەتی و سەرجەم جومگە هەرە سەرەکییەکانی کۆمەڵگەوە. سەبارەت بە سەرەکیترین سامانی سروشتی کوردستان کە نەوت و بازرگانیکردنی نەوتە دکتۆر ئالان مومتاز نوری پـسپـۆڕ لە بواری نەوت لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ بەشی کوردی دەنگی ئەمریکا دەڵێت: "دەسەڵاتدارانی کورد دەڵێن ئێمە کوردایەتی دەکەین،...... سەرئەنجام تۆ دەستکراوە بویت لە کوردایەتیدا بەڵام دەستکراوە نیت لە کۆنتراکتی خراپی نەوتدا. بەپێی ئەو کۆنتراکتانە تاکە سەروەتی ئەم میللەتە هەرزانفرۆش و تاڵانفرۆش دەکەیت." سەبارەت بە کۆنتراکتەکانیش دەڵێت: " کۆمەڵێک کۆنتراکتی زۆر خراپیان ئەنجامدا بەناوی ئەوەی ئێمە سەربەخۆیمان دەوێت و خۆمان سیاسەتی نەوتی خۆمان دەبەین بەڕێوە، ئەمە ئەوە ناگەیەنێت سیاسەتێکی فاشیل بکەین و کۆنتراکتێکی خراپ ئیمزا بکەین."
<urn:uuid:bde322eb-d3e5-4603-9c68-88ea26d2cb16>
CC-MAIN-2017-09
http://www.dengiamerika.com/a/kurdistan-oil/3025055.html
2017-02-25T20:34:05Z
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2017-09/segments/1487501171834.68/warc/CC-MAIN-20170219104611-00395-ip-10-171-10-108.ec2.internal.warc.gz
ckb
0.814016
Arab
13
{"ckb_Arab_score": 0.8140157461166382, "sdh_Arab_score": 0.11956579238176346, "hac_Arab_score": 0.06625901162624359}
ئەمرۆ شەمە لە هەفتەى ١٣ى خولى پلە يەكى ئسپانيا لە كاتژمێر ٦:١٥م بە كاتى هەرێمى كوردستان يانەى ريال مەدريد لە نێو بێرنابيۆ ميواندارى لە يانەى سپۆرتينگ خيخۆن دەكات. رياڵ مەدريد لەم ياريەدا ئەركى ئاسانە و دەيەوێت سێ خاڵى تر بخاتە سەر خاڵەكانى و بەردەوام بێت لە مانەوەى لە پێشەنگى لاليگا, هەرچى يانەى خيخۆنيش هەيە هەوڵ بۆ ئەوە دەدات كۆتايى بە مۆتەكەى شكستەكان بهێنێت كە زياتر لە ٧ ياريە بەرۆكى گرتووە. لە ئێستاشدا راهێنەرى يانەى شاهانە پێكهاتەى ياريزانانى يانەكەى بۆ بەرامبەر خيخۆن بەم شێوەيە دارشتوە:
<urn:uuid:792b952c-a679-4556-a5f4-33b7a7f97c8e>
CC-MAIN-2017-09
http://www.kurdsport.net/sport/6992
2017-02-25T20:47:43Z
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2017-09/segments/1487501171834.68/warc/CC-MAIN-20170219104611-00395-ip-10-171-10-108.ec2.internal.warc.gz
ckb
0.900041
Arab
8
{"ckb_Arab_score": 0.9000407457351685, "sdh_Arab_score": 0.08621973544359207, "hac_Arab_score": 0.011439450085163116}
کۆماری ئیسلامی ئێران به‌رده‌وامه له‌سه‌ر جم و جۆڵه ناوکیه‌کانی وێڕای ئه‌و سزا ئابوریانه‌ی به هۆی ئه‌و به‌رنامه ناوکیه‌وه سه‌پێندراونه‌ته سه‌ر وڵاته‌که. دکتۆر میرۆ عه‌لیار، ئه‌ندامی ده‌فته‌ری سیاسی حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران ده‌ڵێت له‌وبڕوایه‌دا نییه ئێران ده‌ستبه‌رداری ئه‌و به‌رنامه ناوکیه‌ی بێت چونکه کۆماری ئیسلامی مانه‌وه‌ی خۆی له‌و به‌رنامه‌یه‌دا ده‌بینێت. کاریگه‌ری سزاکان به‌سه‌ر ئێرانه‌وه ده‌رکه‌وتوون و وه‌ک چاو‌دێر له ناو وڵاته‌که‌وه ده‌ڵێن بار و گوزه‌رانی خه‌ڵکی ئێران ڕووه و خراپ بوون ده‌ڕوات. دکتۆر عه‌لیار هاوڕایه و ده‌ڵێت گرانی و هه‌ژاریه‌کی به‌رچاو له ئێران‌دا هه‌ن، به‌ڵام ده‌شڵێت پێشتریش گه‌لانی ئێران هه‌ر له بارێکی ناهه‌مواردا ژیاون. له میانه‌ی وتووێژه‌که‌یدا له‌گه‌ڵ به‌ڵێن ساڵح، دکتۆر میرۆ باسیش له‌وه ده‌کات چۆن پێش ئه‌م سزایانه‌ی سه‌پێندراونه‌ته سه‌ر ئێران ، ڕژێمی کۆماری ئیسلامی داهاتی نه‌وتی وڵاته‌که‌ی بۆ له‌شکر و دابینکردنی که‌ره‌سته و که‌ل وپه‌لی سه‌ربازی ته‌رخان کردبوو. زانیاری زیاتر له ده‌قی وتووێژه‌که‌دایه :
<urn:uuid:a5f45c57-30a6-435d-ab2d-1e3b621b745f>
CC-MAIN-2017-09
http://www.dengiamerika.com/a/1639077.html
2017-02-26T23:50:44Z
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2017-09/segments/1487501172156.69/warc/CC-MAIN-20170219104612-00571-ip-10-171-10-108.ec2.internal.warc.gz
ckb
0.999368
Arab
15
{"ckb_Arab_score": 0.9993682503700256}
سه‌رۆك وه‌زیری سـۆماڵ عه‌لی محه‌مه‌د گێدی فه‌رمانی به هه‌موو هاوڵاتیـیانی سـۆماڵی ته‌نانه‌ت لۆرده‌كانی جه‌نگ داوه تا له ماوه‌ی سێ ڕۆژدا چه‌كه‌كانیان ته‌سلیم بكه‌ن. له‌و باره‌یه‌وه به‌ڕێز گێدی ڕۆژی دووشه‌ممه له مه‌قادیشۆ گوتی هاوڵاتیـیان ده‌بێت له ڕۆژی سـێشهممهوه هه‌تا ڕۆژی پـێنجشه‌ممه چه‌كه‌كانیان بده‌ن به ده‌سته‌وه، ده‌شـڵێت دوای ئه‌و مۆڵه‌ته حكومه‌ت به زه‌بری هێز ئه‌و چه‌كانه له خه‌ڵـك ده‌سه‌نێت. هاوكات سه‌رۆك وه‌زیری سۆماڵ لـێبوردنی داوه به جه‌نگاوه‌ره ئیسلامیـیه‌كان به‌و مه‌رجه‌ی چه‌كه‌كانیان ته‌سلیم به حكومه‌ت بكه‌ن و خۆیان بده‌نه ده‌ست حكومه‌ت. له گوته‌كه‌یدا سه‌رۆك وه‌زیری سـۆماڵ بانگه‌شه‌ی خۆی بۆ هێزه‌كانی ئاشـتیپارێزانی یه‌كێتی ئه‌فریكا له پـێناو سه‌قامگیركردنی ئاسایش له سـۆماڵدا دووپات كرده‌وه. له‌و ده‌مه‌وه‌ی هه‌فته‌یه‌ك له‌مه‌وبه‌ر هێزه‌كانی ئه‌ثیوپـیا بۆ یارمه‌تیدانی هێزه‌كانی سـۆماڵی له دژی چه‌كدارانی ئیسلامی هاتوونه‌ته نێو سـۆماڵه‌وه، میلیشـیا ئیسلامیـیه‌كان له بنكه و باره‌گاكانیان ده‌كشـێنه‌وه له نێویاندا مه‌قادیشـۆی پایته‌خت بووه. هه‌روه‌ها له ده‌مێـكی زووی ڕۆژی دووشه‌ممه‌دا چه‌كدارانی ئیسلامی دوایـین قه‌ڵای خۆیان له كیسـمایۆی شـاری به‌نده‌ری له باشوری وڵات به‌جێـهێشـت له‌به‌ر پـێشـڕه‌وی هێزه‌كانی سـۆماڵی به پاڵـپـشـتی سـوپای ئه‌ثیوپـی ههڵـدێن. ڕابه‌رانی توندڕه‌وی ئیسـلامیـیه‌كان هه‌ڵـهاتنی خۆیان له شـاری كیسمایۆ پشـتڕاستكردهوه، به‌ڵام گوتیشـیان ده‌ست به شه‌ڕی پارتیزانی له شـێوه‌ی عێراق له‌دژی حكومه‌تی كاتی سـۆماڵ ده‌كه‌ن.
<urn:uuid:5fc1f9a8-0a12-4d3d-888b-256d900c551d>
CC-MAIN-2017-09
http://www.dengiamerika.com/a/a-58-2007-01-01-voa3-89200942/948836.html
2017-02-28T05:37:00Z
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2017-09/segments/1487501174135.70/warc/CC-MAIN-20170219104614-00095-ip-10-171-10-108.ec2.internal.warc.gz
ckb
0.9872
Arab
11
{"ckb_Arab_score": 0.9871998429298401, "sdh_Arab_score": 0.010749033652245998}
ڕۆژێک پاش هێرشه‌که‌ی شاری که‌رکوک بۆ سه‌ر چایخانه‌یه‌ک، کاربه‌ده‌ستانی شاره‌که فه‌رمانی داخستنی ته‌واوی چایخانه‌کانی شاره‌که‌یان دا تا ماوه‌یه‌کی نادیار. به‌رپرسی پۆلیسی شاره‌که ژه‌نه‌ڕال جه‌مال تاهیر له ڕۆژی شه‌ممه ڕایگه‌یاند هێزه‌کانی پۆلیس ناتوانن ئاسایشی ته‌واوی چایخانه‌کانی سه‌رانسه‌ری شاره‌که مسۆگه‌ر بکه‌ن. عه‌مید هه‌ڵۆ نه‌جات به‌رپرسی ئاسایشی که‌رکوک له وتووێژێکدا له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا باس له باری ئاسایشی شاره‌که پاش ئه‌و ڕووداوه ده‌کات و ده‌ڵێت ئه‌و په‌لاماره که‌شێکی ناسه‌قامگیری له شاره‌که‌دا دروست کردووه و هاووڵاتیان به ترسه‌وه ژیان به‌سه‌ر ده‌به‌ن. به‌ڕێز نه‌جات ده‌شڵێت پێی وانییه داخستنی چایخانه‌کان و قاوه‌خانه‌کانی شاره‌که ببێته هۆی ڕێگاگرتن له ڕووداوی تری تیرۆرستی له‌و شاره‌دا.
<urn:uuid:21f5ca8a-d026-4bc0-b97b-7b56ba81bc2a>
CC-MAIN-2017-09
http://www.dengiamerika.com/a/1701296.html
2017-02-20T17:50:24Z
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2017-09/segments/1487501170600.29/warc/CC-MAIN-20170219104610-00440-ip-10-171-10-108.ec2.internal.warc.gz
ckb
0.998412
Arab
11
{"ckb_Arab_score": 0.9984123110771179}
سه‌رچاوه‌یه‌ک له کۆمپانیای نه‌وتی باکوری عێراقه‌وه ئاشکرای کرد که‌وا له ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ پـێـنجشه‌ممه به کاتی خۆجێی هه‌نارده‌ی نه‌وت له لووله نه‌وتی که‌رکوک بۆ به‌نده‌ری جیهانی تورکیا ڕاوه‌سـتاوه، ئه‌مه‌ش به‌هۆی کارێـکی تێـکدرانهوه. سه‌رچاوه‌که ده‌ڵێت پـێده‌چێت له نزیک شـارۆچکه‌ی قه‌یاره‌ی پارێزگای موسڵ بۆمبیان له ژێر لووله‌ی نه‌وته‌که‌دا دانبێت که تیره‌که‌ی زیاتر له یه‌ک مه‌تره. ده‌شڵێت به‌ر له هێرشه‌که ڕۆژانه 425 هه‌زار به‌رمیل نه‌وتی بۆ به‌نده‌ری جیهان ده‌گه‌یاند. جێی ئاماژه‌یه ئه‌م لووله نه‌وته که له کێڵگه نه‌وتیـیه‌کانی که‌رکوکه‌وه ده‌رده‌چێت هه‌تا ده‌گاته به‌نده‌ری جیهانی تورکیا له‌سه‌ر ده‌ریای ناوه‌ڕاست، درێژیـیه‌که‌ی زیاتر له یه‌ک هه‌زار کیلۆمه‌تره و ئه‌رکی پاسه‌وانیکردنی سه‌خته، بۆیه هه‌تا ئێسـتا چه‌ندین جار هێرشی کراوه‌ته سه‌ر.
<urn:uuid:3735458c-8199-4ee7-a506-8242b99aeb83>
CC-MAIN-2017-09
http://www.dengiamerika.com/a/1590384.html
2017-02-24T05:55:12Z
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2017-09/segments/1487501171416.74/warc/CC-MAIN-20170219104611-00316-ip-10-171-10-108.ec2.internal.warc.gz
ckb
0.999455
Arab
9
{"ckb_Arab_score": 0.99945467710495}
له هه‌فته‌ی ڕابردوودا له په‌رله‌مانی عێراقدا لیژنه‌یه‌کی نوێ پێکهێنرا بۆ به‌دواداچوون له‌سه‌ر چۆنیه‌تی جێبه‌جێکردنی به‌ندی 140 ی ده‌ستوری عێراق. خالید شوانی ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق له‌سه‌ر لیستی کوردستانی ده‌ڵێت گرنگی ئه‌م لیژنه‌یه له‌وه‌دایه هه‌ردوو ده‌سه‌ڵاته‌کانی لیژنه‌کانی تر هه‌یانه له په‌رله‌ماندا ئه‌میش هه‌یه‌تی که بریتین له داڕشتنی یاسا و دووه‌میش ده‌سه‌ڵاتی چاودێریکردنی کاره‌کانی حکومه‌تی وڵاته‌که‌ی هه‌یه سه‌باره‌ت به هه‌نگاوه‌کان بۆ جێبه‌جێکردنی به‌ندی 140. به‌ڕێز شوانی ده‌شڵێت ئێستا باشترین کاته بۆ جێبه‌جێکردنی کێشه‌کانی ناوچه جێناکۆکه‌کان، به تایبه‌تی که باس له پێکهێنانی حکومه‌تێک ده‌کرێت له‌سه‌ر بنچینه‌ی زۆرینه له عێراقدا. هاوکارمان به‌ڵێن ساڵح گفت و گۆی له‌گه‌ڵ خالید شوانی کردووه. ده‌توانن له ڕێی کلیککردنی ئه‌و فایله ده‌نگیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ گوێبیستی ته‌واوی گفت وگۆکه بن که ماوه‌که‌ی 15:49 خوله‌که.
<urn:uuid:3755731e-8426-4907-8aed-420b469ba71e>
CC-MAIN-2017-09
http://www.dengiamerika.com/a/khalid-shwani-may16-121948444/969596.html
2017-02-27T18:10:15Z
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2017-09/segments/1487501173405.40/warc/CC-MAIN-20170219104613-00192-ip-10-171-10-108.ec2.internal.warc.gz
ckb
0.998152
Arab
9
{"ckb_Arab_score": 0.9981523752212524}
کاربه‌ده‌سـتانی عێراق ده‌ڵێن بۆمبێـک له گه‌ڕه‌کی سه‌دری شـاری به‌غدا ته‌قیوه‌ته‌وه و به لایه‌نی که‌م 72 که‌س کوژراون و 160 ی دیکه‌ش برینداربوون. ته‌قینه‌وه‌که ڕۆژی چوارشه‌ممه له بازاڕی ناوچه‌یه‌ک ڕوویداوه که زۆربه‌ی دانیشـتوانه‌که‌ی شیعهئاینزان. کاربه‌ده‌سـتان ده‌ڵێن بۆمبه‌که له ژێر سه‌وزه‌ی سه‌ر عه‌ره‌بانه‌یه‌ک شـاردرابۆیهوه. هه‌روه‌ها کاربه‌ده‌سـتان ده‌ڵێن له دوو توندوتیژی دیکه‌دا له به‌غدای پایته‌خت یه‌ک که‌س کوژراوه و به لایه‌نی که‌م 14 که‌سی تریش برینداربوون. پـێشـتر ده‌مڕاستی وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مریکا جێف مۆڕهڵ گوتی پـێشبینی ده‌کرێت ئاسـتی توندوتیژیـیه‌کان پـتر بـبێت به‌ر له‌وه‌ی له هه‌فته‌ی داهاتوو هێزه شه‌ڕکه‌ره‌کانی ئه‌مریکا له شـاره‌کانی عێراق بکشێنه‌وه. سه‌رۆک وه‌زیری عێراقیش نوری ئه‌لمالیکی هۆشـداری داوه و گوتوویه‌تی ڕه‌نگه یاخیبووان هێرشه‌کانیان چڕتر بکه‌نه‌وه.
<urn:uuid:6a6cab04-d879-47a0-ac57-b308af8aa8fb>
CC-MAIN-2017-09
http://www.dengiamerika.com/a/a-58-2009-06-24-voa6-89225652/953741.html
2017-02-25T00:18:23Z
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2017-09/segments/1487501171632.91/warc/CC-MAIN-20170219104611-00100-ip-10-171-10-108.ec2.internal.warc.gz
ckb
0.998849
Arab
8
{"ckb_Arab_score": 0.9988487362861633}
توندڕه‌وانی گروپی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی سه‌رله‌به‌یانی ڕۆژی چوارشه‌ممه له چه‌ند قۆڵێکه‌وه له میحوه‌ری داقوق و مه‌خموره‌وه هێرشیان کرده سه‌ر سه‌نگه‌ره‌کانی پێشمه‌رگه. به‌ڵام پێشمه‌رگه توانی هێرشه‌که‌یان تێکبشکێنێت و چەكدارانی داعش بە تەواوی شكستیان خوارد و پاشەكشەیان كرد. ئه‌م هێرشه له کاتێکدایه که سوپاى عێراق و چەکدارە شیعەکان لە پارێزگاى سەڵاحەدینەوە هێرشیان بۆ سەر چەکدارەکانى داعش لە دەوروبەرى حەویجە دەستپێکردووە و چه‌کدارانی داعش ژماره‌یه‌کی زۆری چه‌کداره‌کانی له ده‌وروبه‌ری که‌رکوك گواستۆته‌وه بۆ شه‌ڕی دژ به چه‌کداره شیعه‌کان. عه‌مید روکن ئاراس عه‌بدولقادر، فه‌رماده‌ی لیوای نۆی هێزه‌کانی پێشمه‌رگه له ناوچه‌ی که‌رکوك له میانه‌ی گفتوگۆیه‌کدا له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا ده‌ڵێت چه‌کدارانی داعش کاژێر 6:20 سه‌رله‌به‌یانی هێرشیان کرده سه‌ر سه‌نگه‌ره‌کانی پێشمه‌رگه و ویستیان دزه بکه‌نه نێو سه‌نگه‌ره‌کانه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی ترس و تۆقاندن له دڵی خه‌ڵکدا بڕوێنن، به‌ڵام هێزه‌کانی پێشمه‌رگه توانیان گورزی توندیان تێبوهشێنن و هێرشه‌که‌یان پۆچهڵکردنهوه. گوتی به بۆچوونی خۆم وه‌ک فه‌رمانده‌ی سه‌ربازی پێده‌چێت چه‌کدارانی داعش ئه‌م هێرشه‌ی ئه‌مڕۆیان کردبێت بۆ ئه‌وه‌ی نهیانگوێزنهوه بۆ شۆینی تری شه‌ڕ که ده‌زانن تێدا له‌ناو ده‌چن.
<urn:uuid:326cf8e9-6ddf-49d0-8ff1-cfca0aca479c>
CC-MAIN-2017-09
http://www.dengiamerika.com/a/2639200.html
2017-02-27T06:43:46Z
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2017-09/segments/1487501172649.58/warc/CC-MAIN-20170219104612-00452-ip-10-171-10-108.ec2.internal.warc.gz
ckb
0.987579
Arab
12
{"ckb_Arab_score": 0.9875794053077698}
سه‌رۆك بوش پیرۆزبایی له ده‌نگده‌رانی عێراقی ده‌كات بۆ ئه‌و ئازایه‌تیه‌ی له به گژداچونه‌وه‌ی هه‌ڕه‌شه‌كانی تیرۆرستاندا پیشانیاندا و نه‌یانهێشت هیچ شتێك كارییان تێ بكات. قسه‌كه‌ری كۆشكی سپی سكات مه‌كڵه‌یڵان ده‌ڵێت وا ده‌رده‌كه‌وێت به‌شداری سونه‌كان له هه‌ڵبژاردنه‌كانی مانگی یه‌كی ڕابردوو زیاترێك بێت كه به‌شی زۆری سونیه‌كان به‌شدارییان تیادا نه‌كرد. سه‌رۆك بوش‌یش ده‌ڵێت به به‌شداری گه‌وره‌ی سونیه‌كان، هه‌موو لایه‌نه جوداكان به‌شداری پاشه‌ڕۆژی سیاسی ووڵاته‌كه ده‌كه‌ن. ئه‌مه‌ش كاریگه‌ری یاخیبوانی سونی به ڕاده‌یه‌كی گه‌وره كه‌م ده‌كاته‌وه. سه‌رۆك بوش دوا به دوای كۆبونه‌وه‌یه‌كی له‌گه‌ڵ عێراقیه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ووڵاتدا كه له ووڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا ده‌نگیانداوه، گوتی ده‌نگدان نیشانه‌یه‌كی تری به‌ره‌وپێشچوونی سیاسی عێراقه و فاكته‌رێكی گرنگه بۆ پاراستنی ئه‌مریكا. له لایه‌كی تره‌وه، قسه‌كه‌ری كۆشكی سپی سكات مه‌كڵه‌یڵان ده‌ڵێت هه‌ڵبژاردنه ئازاده‌كانی عێراق وه‌ك گورزێكی گه‌وره‌ی دژ به تیرۆرستانه و ووڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا ڕێگه‌یان پێنادات خاكی عێراق بۆ دانانی پیلانه‌كانی دژ به ئه‌مریكا و هاوپه‌یمانه‌كانی به‌كار بهێنن. سه‌رۆك بوش جارێكی تر به‌ڵێنی دایه‌وه به هێشتنه‌وه‌ی سه‌ربازه ئه‌مریكیه‌كان له عێراق هه‌تاوه‌كو ئه‌و كاته‌ی كاره‌كانیان ته‌واو ده‌كه‌ن و هه‌موو ئه‌و بانگه‌شانه‌ی ڕه‌ت كرده‌وه كه داوای كشانه‌وه‌ی زوو ده‌كه‌ن چونكه به‌وه دوژمنان به‌هێز ده‌بن و په‌یامێكی هه‌ڵه‌ش به سه‌ربازه ئه‌مریكیه‌كان ده‌گه‌یه‌نن.
<urn:uuid:c22e18ea-a340-4c83-b425-3c49dbdfa3ad>
CC-MAIN-2017-09
http://www.dengiamerika.com/a/a-58-2005-12-16-voa1-89166627/943170.html
2017-02-28T10:01:53Z
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2017-09/segments/1487501174157.36/warc/CC-MAIN-20170219104614-00628-ip-10-171-10-108.ec2.internal.warc.gz
ckb
0.984661
Arab
8
{"ckb_Arab_score": 0.9846611022949219, "sdh_Arab_score": 0.012825855053961277}
هەفتەیەک لەمەو پێش و پێش دەستپێکی کۆنگرەی پارتی داد و گەشەپێدان لە میدیاکانی تورکیادا سەر و سەدایەک زۆرهەبوو کە سەرۆک وەزیری تورکیا لەوانەیە بگەرێتەوە گفت و گۆەکانی ئۆسلۆ و دانیشتنن لەگەڵ نوێنەرانی پارتی کرێکارانی کوردستان و رێبەری زیندانی کراویان ئۆجەلان. حەسیپ کاپڵان ئەندامی پارتی ئاشتی و دیموکراسی لە پەرڵەمانی تورکیا لە هەڤپەێڤینێکدا لەگەڵ بەشی کوردی دەنگی ئەمریکا دەڵێت" نزیکه‌ی هه‌فته‌یه‌ک ده ڕۆژ بوو پروپاگه‌نده‌یه‌کی زۆریان بۆ سه‌رۆک وه‌زیر ئه‌ردوگان ده‌که‌رد گوایه مانیفیستێکی مه‌زن ده‌بێت و پرسی کورد له تورکیا هه‌موو چاره‌سه‌ر ده‌بێت و شتی وا گرنگ بڵێ ، به‌ڵام وا ده‌رکه‌وت کۆنگره به‌رێوه چوو و ئه‌مه‌ش هه‌موو فش و وڕوو واڵا ده‌رچوو وه له باره‌ی پارتی ئیمه‌شه‌وه هیچی نه‌ووت و هه‌ر وه‌ها له باره‌ی چاوپێکه‌وتنه‌کانی ئۆسڵۆش هیچی نه ووت ، ته‌نها داوای هاریکاری له ئێمه کرد، ئه‌مه هه‌موو قسه‌کانی بوو و قسه‌کانی هیچ به‌هایه‌کی نه‌بوو. کاپڵان دەشڵێت تورکیا هێچ رێگایەکی تری نییە جگە دانیشتن لە گەڵ گەلی کورد و نوێنەرانیدا بۆ دوزینەوەی چارەسەریەک بۆ دۆزا کورد لە تورکیا. وه سه‌باره‌ت به به‌شداریکردنی مه‌سعود بارزانی سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستانی باشور له کۆنگره‌که ده‌ڵێ پێشکه‌شکردنی ووتاره‌که به زمانی کوردی له لایه‌ن سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستانی باشوره‌وه شتێکی باش بوو، به‌ڵام گه‌لی کوردی باکور له‌گه‌ڵ بهشداریکردنهکهێدا نه‌بوون.
<urn:uuid:252f4aaa-3e08-4f38-9b2e-bb044955c9ce>
CC-MAIN-2017-09
http://www.dengiamerika.com/a/1519282.html
2017-02-21T18:45:41Z
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2017-09/segments/1487501170823.55/warc/CC-MAIN-20170219104610-00592-ip-10-171-10-108.ec2.internal.warc.gz
ckb
0.978208
Arab
13
{"ckb_Arab_score": 0.9782081842422485, "sdh_Arab_score": 0.018037907779216766}
ڕۆژی چوراشه‌ممه و له كۆپـنهاگنی پایته‌ختی دانیمارك پـرۆسه‌ی دادگایـیكردنی چوار كه‌س به تاوانی تێرۆریزم ده‌سـتـیپـێـكرد. چوار كه‌سه‌كه بێ تاوانی خۆیان ڕاگه‌یاند به‌رامبه‌ر به‌و تۆمه‌تانه‌ی ئاڕاسته‌یان كراوه، وه‌كو دروستكردنی بۆمب بۆ مه‌به‌ستی هێرشی تێرۆریستی. ئه‌و چوار كه‌سه سـاڵی ڕابردوو له ناوه‌ندی دانیمارك به تۆمه‌تی كڕینی كه‌ره‌سته‌ی كیمیاوی و كلوپهلی تاقیگه بۆ به‌رهه‌مهێنانی بۆمب و ته‌قه‌مه‌نی ده‌ستگیركرابوون. هاوكات ده‌سه‌ڵاتدارانی دانیماركی ڕۆژی سێشه‌ممه‌ی ڕابردوو گوتیان به ده‌سـتگیركردنی 8 كه‌س له ده‌وری كۆپـنهاگن توانیان ڕێـگه له ئه‌نجامدانی هێرشێـكی تێرۆریستی بگرن. له گوته‌كه‌یدا بۆ په‌یامنێران لـێپـرسـراوێـكی ده‌زگای سیخوڕی دانیماركی گوتی ده‌سـتگیركراوان په‌یوه‌ندیـیان به ئه‌ندامێـكی پایه به‌رزی تۆڕی ئه‌لقاعیده هه‌بووه و گومانی ئه‌نجامدانی هێرشێـكی تێرۆریسـتیان لێده‌كرێت. له‌و باره‌یه‌وه جاكۆب شارف به‌ڕێوه‌به‌ری ده‌زگای سیخوڕی دانیماركی ده‌ڵێت ته‌مه‌نی ده‌سـتگیركراوه‌كان له‌نێوان 19 بۆ 29 سـاڵه و خه‌ڵـكانی به ڕه‌چه‌ڵه‌ك ئه‌فغانی و پاكسـتانی و سۆماڵی و هه‌روه‌ها توركین. به‌ڕێز جاكۆب ده‌ڵێت 6 له گیراوه‌كان هه‌ڵـگری ناسـنامه‌ی دانیماركین. ئه‌وه‌ی شـایانی باسه دادوه‌رێـكی دانیماركی فه‌رمانی داوه دووان له گومان لێـكراوانی دهسـتگیركراو بۆ ماوه‌ی 27 ڕۆژ له گرتووخانه‌دا بهێـڵـرێنهوه له‌و كاته‌ی كاربه‌ده‌سـتان درێژه به لێـكۆڵینهوهكانیان ده‌ده‌ن.
<urn:uuid:33b8e60f-1fd7-46d5-b99a-c9ec06ddbba1>
CC-MAIN-2017-09
http://www.dengiamerika.com/a/a-58-2007-09-06-voa2-89189492/947207.html
2017-02-21T18:48:58Z
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2017-09/segments/1487501170823.55/warc/CC-MAIN-20170219104610-00592-ip-10-171-10-108.ec2.internal.warc.gz
ckb
0.989467
Arab
9
{"ckb_Arab_score": 0.9894670844078064}
فورمێكی وزەیە لە ئەنجامی بوونی پارتیكلی بارگەكراو وەكو ئەلكترۆنو نیترۆن ئینجا كۆكردنەوەی ئەو بارگانە بەشێوەیەكی ستاتیكی بێت یاخود دوانە ئەمیكسیت وەكو تەزوو. دەزانین كارەبا (ئەلكتریك) هەمووی بەجاریك نە دۆزراوەتەوە، بەڵكو قۆناغ لەدوای قۆناغ گەشەی سەندوە. قۆناغەكانی گەشەسەندن لە بواری زانستی كارەباداو گەڕان بەدوای سەرچاوەیەكی روناكی هەرزانو سەلامەت بەمەبەستی روناككردنەوەی ماڵەكان لەشەودا. تۆماس ئەدیسۆن زۆربەی سەرچاوەكان وایدادەنێن كە (بینجامین فرینكلین) لەساڵی ١٧٥٢ زاینی‌دا كارەبای دۆزیوەتەوە، بەهۆی تاقیكردنەوەی كولارە بەناوبانگەكەی بە بەردەوام لەكاتی هەورە بروسكەدا هەرچەندە بەرهەم هێنانی وزەی كارەبا ئاسان نەبوو بۆ ماوەیەكی درێژ بووە هۆی بوونی سەرچاوەیەكی باوەڕپێكراو بۆ بەرهەم هێنانی كارەبا بەمەبەستی تاقیكردنەوە لەساڵی ١٨٠٠ زاینی‌دا لە ئیتالیا ئەلیساند ڤۆلتا دۆزینەوەیەكی گەورەی گرنگی ئەنجامداو پەڕەیەكی هێناو خستیە ناو ئاوی سوێرەوەو زنگو مسی لە بەرامبەر پەڕەكە دانا‌و تێبینی كارلێكی كیمیاوی كرد بە بەرهەم هاتنی ئەو وزەیەی كارەبا، ڤۆلتا بووە یەكەمین كەس كە خانەی كارەبای دروست كرد لە مێژوودا، بەهۆی بەستنی چەند خانەیەك بەدوای یەكدا. زانا ڤۆلتا توانی سپرنگی تەزوو دروست بكات‌و بیكاتە فورمێك لە شێوەی پاتری. بەمەش زیاتر ناوبانگی دەركردو ئێستاش ڤۆلتا بۆتە پێوانە بۆ باتری. لە ساڵی ١٨٧٩ زاینی‌دا (تۆماس ئەدیسۆن) ورد بووە لە گلوپێكی كارەبایی راست كارپێكراو و چەندین تاقیكردنەوەی كرد، تا توانی ئەو داهێنانە بكات ئەویش بەكارهێنانی وایەرێكی بچوك لەناو گڵوپێكدا. لەكۆتاییدا توانی بەكارهێنانی كوتونی ئاسایی بەكاربۆن ئەمیش گەشەسەندنێكی بە رچاوی لە داهێناندا بەرپاكردو گڵۆپی بەرهەم هێنا، بۆیە بەرەنگاربوونەوەو سەختیەكان كەمتربوونە. دواتر لە ساڵی ١٨٨٢دا لە شاری نیویۆرك توانی ٥٠٠٠ لامپ دروست بكات. جیاكردنەوەی هەردوو جۆرەكە دوای ئەدیسۆن، زانا (نیكۆلا تیك) هاتو بەمەبەستی كاركردن لەگەڵ كۆمپانیاكەی تۆماس ئەدیسۆن توانی كۆیلی تیسلا بەرهەم بهێنیت، كە تا ئەمڕوش بەكاردێت. هەروەها توانی هەردوو جۆری كارەبا لێك جیابكاتەوە (AC)و (DC). دواتر لە ساڵی ١٩٢٠دا وزەی كارەبا گەشەی كرد تا ئەمڕۆ ئەو پێشكەوتنانە كە لە بواری كارەبادا هاتووە ماندوبوون‌و شەونخونی ئەم زانایانە بوون.
<urn:uuid:a6f14010-3433-493f-81fe-78e76f4c8ac5>
CC-MAIN-2017-09
http://knwe.org/Direje.aspx?Jimare=50922&Cor=11&Besh=Araste
2017-02-26T10:22:51Z
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2017-09/segments/1487501171971.82/warc/CC-MAIN-20170219104611-00644-ip-10-171-10-108.ec2.internal.warc.gz
ckb
0.728055
Arab
3
{"ckb_Arab_score": 0.7280548810958862, "sdh_Arab_score": 0.2025180608034134, "hac_Arab_score": 0.06916849315166473}
ڕۆژنیوز - ڕێزان محەمەد لە دوای ڕێگریکردنیان لەلایەن ئاسایشی پارتییەوە لە بازگەی پردێ عەلی حەمە ساڵح ڕایدەگەیەنێت، کە ھەڵسوکەوتەی پارتی ھیچ لەگەڵ ڕۆحیەتی دانوستاندندا ناگونجێت و ئەگەر شەڕی ناوخۆش دروستببێت ئەوا خەتای پارتی بووە، سۆران عومەریش دەڵێت:" سکاڵا تۆماردەکەین". ئەمڕۆ کاتژمێر ١١:٣٠ خولەک لە نووسینگەی سلێمانی پەرلەمانی ھەرێمی کوردستان ھەردوو پەرلەمانتار عەلی حەمەساڵح و سۆران عومەر لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەنووسیدا باسی ڕێگریکردنیەکەی شەوی ڕابردوویان کرد لەلایەن ئاسایشی پارتیەوە لە بازگەی شێراوە لە ناوچەی پردێ، کە بە بازگەی پردێ ناسراوە. عەلی حەمەساڵح، پەرلەمانتاری فراکسیۆنی گۆڕان، لە کۆنگرە ڕۆژنامەنووسییەکەدا وتی:" شەوی ڕابردوو کاتژمێر ٨:٣٠ خولەک لە بازگەی پردێ ڕێگریمان لێ‌کرا کە بچینە ھەولێر، و لەلایەن ئاسایشی پارتییەوە لەو بازگەیە ڕێگریمان لێ‌کرا ، کە ئەم ھەڵسوکەوتەی پارتی ھیچ لەگەڵ ڕۆحیەتی دانوستاندندا ناگونجێت". عەلی حەمەساڵح، وتیشی:" ئەگەر لە داھاتووشدا شەڕی ناوخۆ ڕووبدات ئەوا خەتای پارتیە، چونکە ئەگەر ئێمە بەشێوەیەکی ئاسایی توانیمان خۆمان ڕابگرین، بەڵام ئەگەر کەسانی تر بە توندوتیژی وەڵامی ئاسایشیان دایەوە، لە شوێنێک کەسێک کوژرا و لە شوێنێک بارەگای حزبێک سوتێنرا، ئەوا شەڕی ناوخۆ دروست دەبێت". ھەر لە کۆنگرەکەدا، سۆران عومەر، پەرلەمانتاری کۆمەڵی ئیسلامی وتی:" بەداخەوە لەو بازگەیە کە دوای ئەوەی وتیان ناتناسین داوای ھەوێیان لێکردم منیش پێمدان، بێ ئەوەی سەیری بکەن وتیان کاک سۆران بۆتان نییە بچنە ھەولێر و قسەی زیاتر مەکەن". سۆران عومەر، وتیشی:" ئاسایشی پردێ وتی " ھەولێر پیسە مەچنە ھەولێر"، نەخێر ھەولێر پیس نیە، ھەولێر پایتەختی کوردستانە و شەرعیترین دامەزراوە لەوێیە کە پەرلەمانە". باسی لەوەشکرد:" ئەمەی ڕوویدا پیلان بۆ داڕێژراو بوو، وە ئەو بڕیارەی کە نەچینە ھەولێر بڕیارێکی حزبی بوو، ھەر بۆیە ھەتا ھەرێمی کوردستان ھێزەکانی بەدەستی حزبەوە بێت ئەوا دۆخی وا دەبێت و ڕێگری دەکرێت". سەبارەت بە هۆکاری ڕێگریلێکردنیان، سۆران عومەر، ڕایگەیاند:" ئێمە نازانین ھۆکاری چی بوو ڕێگریمان لێ‌کرا دەبێت پرسیار لە پارتی بکرێت کە ئەو ڕێگریانە بۆ چی بوو، وە سکاڵاش تۆمار دەکەین". پاشان، شێرکۆ حەمە ئەمین، نوێنەری نوسینگەی سلێمانی پەرلەمانی ھەرێمی کودرستان، ھەر لەھەمان کۆنگرەدا وتی:" ئیدانەی ئەو کارە دەکەین، کارێکی خراپە و پێچەوانەی مافەکانی مرۆڤە، ئەمە حەڵقەیەکیترە لەو حەڵقانەی کە بەرامبەر بە دامەزراوە شەرعیەکان کرا وەک پەکخستنی پەرلەمان، ھەر بۆیە ھەتا ھێز و پارە لەلای حزبەکان بێت، ھەرێمی کوردستان ھەنگاو بەرەو دیموکراسی نانێت". جێگای وەبیرهێنانەوەیە، ڕۆژی ١٢ی ئۆکتۆبەری ساڵی ٢٠١٥ ش لەهەمان بازگە ڕێگری لە یوسف محەمەد، سەرۆکی پەرلەمانی هەرێمی کوردستان کرا، کە بگەڕێتەوە بۆ هەولێر و لەو کاتەوە بە ئێستاشەوە پەرلەمانی هەرێم لەلایەن پارتی-یەوە پەکخراوە. ش.ف
<urn:uuid:9afc30a2-ce1b-4b3c-ac1f-536c1b127195>
CC-MAIN-2017-09
http://rojnews.net/haber/11243/haber/11255/28.html
2017-02-21T09:45:51Z
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2017-09/segments/1487501170700.71/warc/CC-MAIN-20170219104610-00201-ip-10-171-10-108.ec2.internal.warc.gz
ckb
0.971347
Arab
287
{"ckb_Arab_score": 0.971347451210022, "sdh_Arab_score": 0.023514829576015472}
پۆلیسی به‌غدا دەڵێن له درەنگانێكی ڕۆژی سێشه‌ممه‌دا، یاخیبوان له ماڵێكی خۆرئاوای پایته‌ختدا كه پڕ بوو له سه‌دەها كیلۆگرام له كه‌رەسته‌ی ته‌قینه‌وە، ته‌ڵه‌یان بۆ دانرابوو. هه‌ر به چوونه ژوورەی پۆلیسه‌كان بۆ ناو خانووەكه، بۆمبه چێنراوەكان تهقانهوە و شارەكه‌یان هه‌ژاند....له ئاكامدا 7 پۆلیس و 22 سیڤیڵ كوژرا. پۆلیسی بنكه‌ی غه‌زالیه له خۆرئاوای به‌غدا دەڵێن ئه‌وان له لایه‌ن كه‌سێكی نه‌ناسراوەوە دەربارەی ئه‌گه‌ری بوونی حه‌شارگه‌یه‌كی چه‌كدارە یاخیبووەكان به ته‌له‌فۆن زانیاریان پێگه‌یشتبوو. ئه‌فسه‌رێكی باڵای ئه‌و بنكه‌یه‌ی پۆلیسیش كه ڕازی نه‌بوو به‌وەی ناوی خۆی ئاشكرا بكات به دەنگی ئه‌مه‌ریكای ڕاگه‌یان كه‌وا ئه‌و گومانی له‌و په‌یوەندییه ته‌له‌فۆنییه هه‌بووە و هه‌وڵی داوە قه‌ناعه‌ت به به‌رپرسه‌كه‌ی بهێنێت كه هێرش نه‌كه‌نه سه‌ر ئه‌و ماڵه تاوەكو زانیاری زیاتریان دەست نه‌كه‌وێت. ئهفسهرەكه گوتی به‌رپرسه‌كه‌ی گوێی لێنهگرتووە و به خۆیی و ژمارەیه‌ك پۆلیسه‌وە به‌رەو ئه‌و خانووە ڕۆیشتوون. به پێی ئهفسهرەكه، ئه‌و كارە هه‌ڵه‌یه‌كی زۆر گه‌ورە و تراجیدی بوو. له‌شكری ئه‌مه‌ریكیش باوەڕدەكات بڕی ئه‌و كه‌رەسته‌ی ته‌قینه‌وانه 800 كیكۆ گرام بووبێت. له ئه‌نجام ئه‌و ته‌قینه‌وەیه‌دا، شه‌ش ماڵی دراوسێ ئه‌و خانووە پڕ له كه‌رەسته‌ی ته‌قینه‌وەیه‌ش وێران بوو. جێی باسه هه‌ر له ڕۆژی سێشه‌ممه‌دا، یاخیبوان ئۆتۆمبیلێكی تریان تهقاندەوە و له ئه‌نجامدا 26 كه‌س كوژراو 43 كه‌سی دیكه بریندار بوو.
<urn:uuid:a37b37a6-9f41-4377-8ce1-0b0c23c54ebe>
CC-MAIN-2017-09
http://www.dengiamerika.com/a/a-58-a-2004-12-29-1-1-89165057/942966.html
2017-02-27T04:28:31Z
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2017-09/segments/1487501172447.23/warc/CC-MAIN-20170219104612-00429-ip-10-171-10-108.ec2.internal.warc.gz
ckb
0.998217
Arab
8
{"ckb_Arab_score": 0.9982173442840576}
وه‌زیرانی ناوخۆێ یه‌کێتی ئه‌وروپا له رۆژی دووشه‌ممه سه‌رنه‌که‌وتن له دوزینه‌وه‌ی شوێنێکی کاتی له کیشوه‌ره‌ی ئه‌وروپادا بۆ نزیکه‌ی 40،000 په‌نابه‌ر له ئه‌فریکا، ئاسیا و رۆژهه‌ڵاتی ناڤین که ئێستاکه له کامپه‌کاندان له یونان و ئیتالیا پاش گه‌شتێکی مه‌ترسیناک له درێژای ده‌ریای مدیترانه وه یاخود ده‌ریای سپی ناوه‌راست. وه‌زیرانی ناوخۆ که له رۆژی دووشه‌ممه له برۆسڵ کۆبونه‌وه به دووای کۆتایی هێنانی پلانی راگوێزان بوونه بۆ ئه‌و په‌نابه‌رانه‌ی که له دوو ساڵی ئاێینده‌دا چاوه‌ڕوان ده‌کرێت که بۆ سه‌ره‌تای مانگی 8 دانرابوو، به‌ڵام ئێستاکه بهروار بۆ رێکه‌وتن له‌سه‌ر پلانێکی نوێ بۆ کۆتایی ساڵ دانراوه. ئه‌ڵمانیا ئێستاکه ئاماده‌یه له وه‌رگرتنی 10 هه‌زار په‌نابه‌ر به‌ڵام وڵاتانی تری یه‌کێتی ئه‌وروپا له به‌رامبه‌ر به‌رهه‌ڵستیه‌کی توندان له ناوه‌وه دژ به هاتنی په‌نابه‌رانی نوێ، له نێوانیان بریتانیا، دانیمارک که ئاماده نیین بۆ وه‌رگرتنی په‌نابه‌رانی تر، هه‌ر وه‌ها ئوتریش و هه‌نگاریاش ئاماده نیین له وه‌رگتنی هیچ په‌نابه‌رێکی تر.
<urn:uuid:1f372bb5-fcad-4653-8702-8bc9b65db2de>
CC-MAIN-2017-09
http://www.dengiamerika.com/a/2871691.html
2017-02-20T23:20:08Z
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2017-09/segments/1487501170613.8/warc/CC-MAIN-20170219104610-00298-ip-10-171-10-108.ec2.internal.warc.gz
ckb
0.994501
Arab
13
{"ckb_Arab_score": 0.9945012331008911}
یه‌کێک له لیژنه‌کانی ئاماده‌کاری بۆ کۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌یی کورد لیژنه‌ی ژنانه و ئه‌ندامه‌کانی بریتین له خانمانی هه‌ر چوار پارچه‌ی کوردستان. حه‌لیمه ڕه‌سوڵی ئه‌ندامی لیژنه‌ی ژنان بۆ ئه‌م کۆنگره‌یه ده‌ڵێت لیژنه‌که‌یان له ماوه‌ی دوو هه‌فته‌ی ڕابردوودا 3 کۆبوونه‌وه‌ی کردووه و تا ئێستا هیچ گرفتێکی ئه‌وتۆ نه‌هاتۆته ئاراوه که وه‌ک ناکۆکی لێی بڕوانرێت. له میانه‌ی وتووێژه‌که‌یدا له‌گه‌ڵ به‌ڵێن ساڵح، خانم ڕه‌سوڵی ده‌شڵێت به‌مزوانه پرۆتۆکۆڵێکی تایبه‌ت به خانمان له هه‌ر چوارپارچه‌که‌ی کوردستان ده‌درێت به کۆمیسیۆنی کۆنگره‌که و ئه‌وجاش ده‌خرێته به‌رده‌ست کۆنگره. زانیاری زیاتر له ده‌قی وتووێژه‌که‌دایه:
<urn:uuid:a4f076c9-f368-418c-b9bb-5c4910ad4553>
CC-MAIN-2017-09
http://www.dengiamerika.com/a/1731853.html
2017-02-25T13:36:30Z
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2017-09/segments/1487501171775.73/warc/CC-MAIN-20170219104611-00350-ip-10-171-10-108.ec2.internal.warc.gz
ckb
0.999562
Arab
8
{"ckb_Arab_score": 0.9995624423027039}
سه‌باره‌ت به جێبه‌جێـكردنی به‌ندی 140 ی ده‌سـتوری عێراق بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی كه‌ركوك و ناوچه دابڕاوه‌كانی دیكه‌ی كوردسـتان، هاوكارمان ده‌خیلی شه‌ممۆ مێزگردێـكی بۆ ئه‌م به‌ڕێزانه سـازكردووه: ڕزگار عه‌لی، سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك. بابا عه‌لی جه‌باری ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی حزبی شـیوعی كوردسـتان. ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی مێزگرده‌كه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیه‌ی سه‌ره‌وه، ماوه‌كه‌ی 14 خوله‌كه.
<urn:uuid:ceae05e5-268b-48df-89f1-621f2c848f12>
CC-MAIN-2017-09
http://www.dengiamerika.com/a/a-58-2007-10-06-voa9-89207372/949868.html
2017-02-27T23:09:28Z
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2017-09/segments/1487501173866.98/warc/CC-MAIN-20170219104613-00050-ip-10-171-10-108.ec2.internal.warc.gz
ckb
0.960818
Arab
7
{"ckb_Arab_score": 0.9608176946640015, "sdh_Arab_score": 0.03169375658035278}
سه‌رۆکی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا باراک ئۆباما ده‌ڵێت شیانی گه‌لێـک بژاره هه‌یه له به‌رامبه‌ر لیبیا، له نێویاندا بژاره‌ی کرداری له‌شـکری که له ژێر تاووتوێدایه له وه‌ڵامی وه‌ک ئه‌و گوتی ئه‌و توندوتیژیـیه‌ی که قبوڵ ناکرێت له لایه‌ن هێزه‌کانی لایه‌نگری قه‌زافی ئه‌نجام ده‌درێت. ڕۆژی دووشه‌ممه له کۆشـکی سـپی سه‌رۆک ئۆباما ئه‌م قسه‌یه‌ی کرد و هه‌روه‌ها ئاگاهی دا به‌وانه‌ی که به‌رده‌وامن له پـشـتیوانیکردنی ڕێبه‌ری لیبیا و ده‌ڵێت به‌رپرسیار ده‌بن له به‌رامبه‌ر به‌رده‌وامبوونی هه‌رچی توندوتیژیه‌ک له‌و وڵاته‌دا. دره‌نگانێـکی ڕۆژی دووشه‌ممه گوته‌بێژی کۆشـکی سـپی جه‌ی کارنی گوتی ئه‌و بژارانه‌ی تاووتوێ ده‌کرێن پـێـکهێنانی قه‌ده‌غه‌کردنی فڕینی فڕۆکه‌کانی لیبیاش ده‌گرێته‌وه. هه‌روه‌ها گوتیشی دابینکردنی چه‌ک بۆ هێزه‌کانی سه‌رهه‌ڵداوان له ناو ئه‌گه‌ری بژارهکاندایه، هه‌رچه‌نده ئه‌و هه‌نگاوه به‌وه‌ی دانا که هێشـتا له قۆناغی سه‌ره‌تایـیدایه. به‌ڕێز ئۆباما سه‌نگی خسته سه‌ر ڕۆڵی ناتۆ له توندوتیژیـیه‌کان له لیبیا، به‌ڵام کاربه‌ده‌سـتێـکی باڵای ناتۆ ده‌ڵێت له کاتی ئێسـتادا ناتۆ هیچ نیازی نیـیه ده‌ستوه‌ربدات له سه‌رهه‌ڵدانه‌کانی دژی حکومه‌ت له لیبیا.
<urn:uuid:3e603a80-28f5-4031-9444-7d5d291a6242>
CC-MAIN-2017-09
http://www.dengiamerika.com/a/libya-us-8mar11-117586953/967082.html
2017-02-20T10:55:11Z
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2017-09/segments/1487501170521.30/warc/CC-MAIN-20170219104610-00558-ip-10-171-10-108.ec2.internal.warc.gz
ckb
0.99881
Arab
12
{"ckb_Arab_score": 0.9988100528717041}
عه‌مید سه‌رحه‌د قادر به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی قه‌زا و ناحیه‌كانی كه‌ركوك له گفتوگۆیه‌كدا له‌گه‌ڵ هاوكارمان به‌ڵـێن سـاڵح ده‌ڵێت جه‌ماوه‌ری كه‌ركوك هاوكاری باشی هێزه‌كانمان ده‌كه‌ن و ئه‌گه‌ر ئێمه له سه‌دا 60 ی كاره‌كانمان ئه‌نجام دابێت ئه‌وا له سه‌دا 40 یبه هاوكاری جه‌ماوه‌ر بووه. هه‌روه‌ها ده‌ڵێت بۆ هه‌موو شـتێـك خه‌ڵـكی په‌یوه‌ندیمان پـێوه ده‌كه‌ن ته‌نانه‌ت له‌سه‌ر كه‌موكوڕی هێزهكانیشـمان بێت. ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی گفتوگۆكه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیه‌ی سه‌ره‌وه، ماوه‌كه‌ی 8:25 خوله‌كه.
<urn:uuid:9ceaae70-34da-4fa4-9796-e3c343c15692>
CC-MAIN-2017-09
http://www.dengiamerika.com/a/a-58-2008-09-28-voa2-89219967/952550.html
2017-02-27T13:45:30Z
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2017-09/segments/1487501172831.37/warc/CC-MAIN-20170219104612-00625-ip-10-171-10-108.ec2.internal.warc.gz
ckb
0.990391
Arab
8
{"ckb_Arab_score": 0.9903914332389832}
له تۆمارێکی نوێی ده‌نگیدا که له تۆڕه‌کانی ئینته‌رنێت بڵاوکراوه‌ته‌وه ده‌وڵه‌تی ئیسلامی په‌یمان ده‌دات تا دوا که‌سیان شه‌ڕبکه‌ن. شه‌ڕکردنی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی ده‌که‌وێته سه‌ر چۆنیه‌تی دابینکردنی دارایی به‌بێ پشتبه‌ستن به کۆمه‌کی دارایی له‌ملاو له‌ولاوه. کاربه‌ده‌ستانی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا ده‌ڵێن هێرشه‌کان بۆسه‌ر ڕێکخراوی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی ، هه‌م له ڕووی له‌شکری و هه‌میش له ڕووی داراییه‌وه زیان له‌و ڕێکخراوه تێرۆریستیه ده‌دات. ده‌یڤد کۆهن، یاریده‌ده‌ری وه‌زیری دارایی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا بۆ کاروباری تێرۆریزم و زانیاری دارایی ده‌ڵێت داهاتی فرۆشتنی نه‌وت له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌تی ئیسلامیه‌وه که‌م بۆته‌وه و ده‌شڵێت " ئه‌و یه‌ک ملیۆن دۆلاره‌ی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی ڕۆژانه به ده‌ستی هێناوه ئێستا که‌مبۆته‌وه بۆ چه‌ند ملیۆنێک له یه‌ک هه‌فته‌دا و ئه‌مه‌ش جیاوازیه‌کی به‌رچاوه کاتێک باس له دابینکردنی دارایی ده‌کرێت بۆ هێزێکی سی هه‌زار که‌سی یان زیاتر." له کۆنگرێسی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکادا پرسیار ده‌کرێت بۆ تا ئێستا ڕێ‌و شوێنی گونجاو نه‌گیراونه‌ته به‌ر بۆ که‌مکردنه‌وه‌ی ئه‌و داهاتانه‌ی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی؟ به‌ڕێز کۆهن ده‌ڵێت پێی وایه زانیاری باش هه‌ن، به‌ڵام پێویست به زانیاری باشتر هه‌ن و ده‌شڵێت " به‌هه‌موو مانایه‌ک چاومان کوێر نییه له‌وه‌ی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی چۆن پاره‌ی خۆی کۆده‌کاته‌وه." زانیاری زیاتر له‌م ڕاپۆرته‌ی ده‌نگی ئه‌مریکادایه:
<urn:uuid:6fec5015-d823-4af8-814d-54da54d2672a>
CC-MAIN-2017-09
http://www.dengiamerika.com/a/2521812.html
2017-02-23T20:41:24Z
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2017-09/segments/1487501171232.43/warc/CC-MAIN-20170219104611-00249-ip-10-171-10-108.ec2.internal.warc.gz
ckb
0.998934
Arab
11
{"ckb_Arab_score": 0.9989338517189026}
ئێران ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان مه‌حكوم ده‌كات بۆ داسه‌پاندنی سـزای نوێ له‌سه‌ر تاران سه‌باره‌ت به به‌رنامه مشت‌ومڕ له‌سه‌ره ناوه‌كیـیه‌كه‌ی. ده‌مڕاسـتی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران محه‌مه‌د عه‌لی حوسه‌ینی ڕۆژی سێشه‌ممه گوتی ئه‌و بڕیاره‌ی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان " ناپه‌سه‌نده." ڕۆژی دووشه‌ممه ئه‌نجومه‌نی ئاسایش بڕیاره‌كه‌ی په‌سه‌ندكرد و گه‌مارۆكانی كه ئێسـتا هه‌نه توندتر ده‌كات له‌سه‌ر بازرگانی هه‌روه‌ها له سهردانیـكردن و سه‌رمایه‌ی ئه‌و كه‌سـانه‌ی ده‌سـتیان له به‌رنامه‌كانی ناوه‌كی موشـه‌كی تاران هه‌یه. سـزاكان داسهپـێـندران له‌به‌ر نیگه‌رانی ئه‌وه‌ی له‌وانه‌یه ئێران چه‌كی ناوه‌كی سـازبكات، به‌ڵام ئێران ده‌ڵێت به‌رنامه ناوه‌كیـیه‌كه‌ی بۆ مه‌به‌ستی ئاشتیـیانه‌یه و یاخود بۆ مه‌به‌ستی سـڤیلیـیه. باڵـیۆزی ئێران بۆ نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان مه‌حمود خه‌زایی ده‌ڵێت ئه‌نجومه‌نی ئاسایش بۆته ئامێرێـكی سـیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی نیشـتیمانی بۆ چه‌ند وڵاتێـكی كه‌م. به‌ڵام وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ڕوسـیا ڕۆژی سێشه‌ممه وتی بڕیاره‌كه‌ی ئه‌نجومه‌نی ئاسایش ئاماژه‌یه‌كی سـیاسی جدیـیه بۆ تاران سه‌باره‌ت به پـێویسـتی ئه‌و بۆ هاوكاریكردن له‌گه‌ڵ ئه‌نجومه‌نه‌كه و له‌گه‌ڵ ئاژانسی نێونه‌ته‌وه‌یی وزه‌ی ئه‌تۆمی.
<urn:uuid:941f4480-c565-434d-ab77-4006a1821eab>
CC-MAIN-2017-09
http://www.dengiamerika.com/a/a-58-2008-03-04-voa7-89214277/951304.html
2017-02-23T20:36:40Z
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2017-09/segments/1487501171232.43/warc/CC-MAIN-20170219104611-00249-ip-10-171-10-108.ec2.internal.warc.gz
ckb
0.993767
Arab
8
{"ckb_Arab_score": 0.9937670230865479}
پەرلەمانی تورکیا چاودەخشێنێتەوە بەسەر بڕیار و پێشنیارەکەی ئاکەپە سەبارەت بە چاکسازی لە دەستوردا بۆ کەمکردنەوەی حەسانەی ئەندام پەرلەمانەکان. ئەم هەڵمەتە بەرفراوانەی دەبینرێت کە ئەندامانی هەدەپەی بە ئامانج گرتووە، دەرئەنجام ئەمە دەبێتەهۆی ئەوەی کە ئەندامان رووبەڕووی سزا ببنەوە لەکاتی پشتیوانیکردنی تیرۆریزم. سەرۆک وەزیران ئەحمەد داود ئۆغلۆ وتبوی کە پارتەکانی ئۆپۆزسیۆن پەیوەستن بەوەی کە پشتیوانی ئەو هەڵمەتی جەنگە بکەن دژی تیرۆریزم. وا چاوەڕوان دەکرێت چاکسازییەکە بە ئاسانی لەپەرلەمان تێپەڕێت، لەگەڵ ئۆپۆزسیۆنی سەرەکی پارتی کۆماری خەڵک کە پشتیوانی لێدەکەن. مامۆستای زانستە سیاسییەکان جەنگیز ئاکتار لە زانکۆی سولەیمان شا لە ئەستەنبوڵ دەڵێت زۆر بە ئاشکرا چاوەڕوان دەکرا کە سەرکردە سەرەکییەکانی پارتە کوردییەکە کە هەروەک ئەوەی دادگایی‌بکرێن و بەندبکرێن، هۆشداری ئەوە دەدات کە هەنگاوێکە دەرئەنجامی دوورمەودای نەشیاوی لێدەکەوێتەوە. "ئەوانەی بەردەوامن و بانگەشە بۆ ئاشتی دەکەن، ئەوانەی بەردەوامن و بانگەشە بۆ پەیوەستبوون دەکەن، هاوکات جارێکی دیکە دەبنەوە بە پەراوێز و پەراوێزخراو لە سیاسەتی تورکیادا؛ ئەمە دەرئەنجامەکە دەبێت. ئەگەر هاوکات ئەو پەرلەمانتارانەی هەدەپە کە ماونەتەوە پەرلەمان جێبێڵن، کەواتە دەبێتە هۆی گەورەترین قەیران". سەرۆکی تورکیا رەجەب تەیب ئەردۆگان هەڵمەتی زۆر دەکات بۆ دادگایی‌کردنی ئەو نوێنەرانەی کە هاودەنگی کوردەکانن. سەبارەت بە کوردەکانی باشوری رۆژهەڵاتیش لەکاتێکدا لایەنگیری جیاواز نییە لەگەڵ سەرهەڵداوانی (پ ک ک) دا کە کە بە زۆری هێزی سەربازی تورکیا لە شەڕدا لەگەڵیاندا. بەشێکی گەورەی زوربەی شارەکان لەناوچەکەدا وێرانکراون یان خاپورکراون کە چاودێران لەو بارەیەوە دەڵێن زوربەی دانیشتوانی ئەو ناوچانە لەلایەن حکومەتی تورکیاوە راگوێزراون. ئەم پڕۆسێسە لەگەڵ دادگایی‌کردنی نوێنەرەکان خێراتر دەکرێت، کادر گورسێڵ ستوننوسی ماڵپەری ئەل مۆنیتەر شارەزا لەپرسی کورددا هۆشداریی دەدات و دەڵێت جوڵەیەک لەلایەن (پ ک ک) وە لەم سەروەختەدا دێتە ئاراوە کە هەرگیز جێی چاوەڕوانی نەبووە لەلایەن (پ ک ک) وە لەماوەی ئەم 30 ساڵەی ململانێیدا لەگەڵ دەوڵەتی تورکیادا. "هەتا ئەوکاتەی تورکیا لەگەڵ کارئەکتەرەکانی ناوچەکەدا لە ناکۆکیدا بێت، ئەمە بۆخۆی بارودۆخێکی گونجاو بۆ (پ ک ک) دەگونجێنێت بۆئەوەی پشتیوانی دەرەکی دەستگیر بێت. هەروەها (پ ک ک) ستراتیژێکی قوڵی بێوێنەی هەیە لەناوچەکەدا کە پەلیکێشاوە بەرەو عێراق و ئێران و سوریا. هاوکات لە ئەستەنبوڵیش 1.5 ملیۆن نیو کورد دەژین لەوێ و هەروەها کورد بە تەواوی تورکیادا بڵاوبونەتەوە، کەواتە ئەمە بارودۆخێکی گەشەسەندووە". لەساڵی 1994 داچوار نوێنەری کورد بە توهمەتی تیرۆر بەندکران، شارەزایان دەڵێن ئەو بەندکردنە بوو بەهۆی بەرپاکردنی شەپۆلێک بۆ پشتیوانی لە (پ ک ک) و خەباتی چەکداری دەستپێکرد. هەروەها بەندکردنیان وایکرد زیاتر تورکیای لە ئاستی نێودەوڵتدا گۆشەگیر کرد. ئەم هەڵمەتانەی دوایی بۆ دەستگیرکردنی لایەنگرانی نوێنەرانی کورد بووبەهۆی ئەوەی کە وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا و پەرلەمانی ئەوروپیش پێکڕا لەم هەفتەیدا گوزارشتیان لەنیگەرانی خۆیان کرد لەبارەی رەوشی بەرەوخراپچوونی مافەکانی مرۆڤ لە تورکیادا.
<urn:uuid:30b70fa6-77cc-49a0-8183-8bbcb91c9b27>
CC-MAIN-2017-09
http://www.dengiamerika.com/a/turkey-parliament/3290910.html
2017-02-23T20:42:06Z
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2017-09/segments/1487501171232.43/warc/CC-MAIN-20170219104611-00249-ip-10-171-10-108.ec2.internal.warc.gz
ckb
0.857461
Arab
12
{"ckb_Arab_score": 0.8574612140655518, "sdh_Arab_score": 0.11678433418273926, "hac_Arab_score": 0.025642842054367065}
حكومه‌تی عێراقی ڕادەگه‌یه‌نێت له ئه‌نجام ته‌قینه‌وەی ئۆتۆمبیلێك له ئهكادمییهی پۆلیسی عێراقی له باشوری به‌غدا، به لایه‌نی كه‌مه‌وە 13 كه‌س كوژراوە. ئه‌و هێرشه‌ش ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه له شاری حیلله ڕوویدا له كاتێكدا كه ئه‌یاد عه‌للاوی سه‌رۆك وەزیری كاتی عێراقی گوتی سه‌رباری ئه‌وەی كه مه‌ترسی ڕوودانی توند و تیژی به‌رەو زیادی دەڕوات، به‌ڵام دەبێت هه‌ڵبژاردنه‌كان هه‌ر له كاتی دیاریكراوی خۆیدا له سی مانگی یه‌كی داهاتودا ئه‌نجام بدرێت. به‌ڕێز عه‌للاوی له ماوەی كۆنفرانسێكی ڕۆژنامه‌وانی ڕۆژی چوارشه‌ممه له به‌غدا گوتی " ڕێگه نادرێت به توند و تیژی، تیرۆرستان و گێرەشێوان ئه‌و پرۆسه‌ی سیاسیه ڕابگرن و ووڵاته‌كه وێران بكه‌ن." له لایه‌كی دیكه‌وە، پۆلیسی عێراقی دەڵێت به‌هۆی ته‌قینه‌وەی ئۆتۆمبیلێكی بۆمب چێنراو له گهڕەكی عامرییه‌ی به‌غدا دوو كه‌سی سیڤیڵ كوژراوە و چوار كه‌سی دیكه بریندار بووە.
<urn:uuid:c37ecee9-7b10-4baf-8e6e-5a855d7f8878>
CC-MAIN-2017-09
http://www.dengiamerika.com/a/a-58-a-2005-01-05-1-1-89166607/943166.html
2017-02-25T00:16:29Z
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2017-09/segments/1487501171632.91/warc/CC-MAIN-20170219104611-00425-ip-10-171-10-108.ec2.internal.warc.gz
ckb
0.984657
Arab
8
{"ckb_Arab_score": 0.9846566915512085, "sdh_Arab_score": 0.01369594968855381}
دیبلۆماته‌كان ده‌ڵێن گه‌وره نوێنه‌رێـكی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له‌گه‌ڵ ڕێبه‌ری دیموكراتخوازانی بۆرما ئونگ سان سو‌و كی له ڕانگوون كۆبووه‌ته‌وه، له‌و شوێنه‌ی كه هێزه‌كانی ئاسایشی ئه‌و وڵاته به شێوه‌یه‌كی دڕندانه خۆپـیـشـاندانه‌كانی دژ به حكومه‌تیان سه‌ركوت كرد. ده‌ڵـێن ئیبراهیم گه‌مبه‌ری ڕۆژی یه‌كشه‌ممه بۆ ماوه‌ی زیاتر له یه‌ك كاژێر له میوانخانه‌یه‌كی ژێر ده‌ستی حكومه‌ت چاوی به خانم ئونگ سان سو‌و كی كه‌وت، ئه‌و خانمه‌ی كه خاوه‌نی خه‌ڵاتی نۆبڵه بۆ ئاشتی و بۆ ماوه‌ی زیاتر له 10 سـاڵه ده‌سـتبه‌سه‌ره و به ده‌گمه‌ن ده‌سه‌ڵاتدارانی بۆرما ڕێـگه ده‌ده‌ن خه‌ڵـك سه‌ردانی بكات. گه‌مبه‌ری شه‌وی له پایته‌خته نوێـیه ئیداریـیهكهی ئه‌و وڵاته (نایپـیداو) به‌سه‌ربرد، وه له‌وێ چاوی به ڕێبه‌رانی حكومه‌ته له‌شـكریـیه‌كه‌ی بۆرما كه‌وت. شـایانی باسه نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان به په‌له ڕۆژی شه‌ممه ئیبراهیم گه‌مبه‌ری ڕه‌وانه‌ی بۆرما كرد، پاش ئه‌وه‌ی حكومه‌ته له‌شـكریـیه‌كه‌ی ئه‌و وڵاته فه‌رمانی دا به شێوه‌یه‌كی دڕندانه به‌رپه‌رچی خۆپـیشـاندانه‌كان بده‌نه‌وه. بۆرما قایل بوو به‌م سه‌ردانه‌ی ئیبراهیم گه‌مبه‌ری پاش ئه‌وه‌ی ڕێبه‌رانی جیهان بێزاری خۆیان به‌رامبه‌ر به‌و شێوازی سهركوتكردنانه ده‌ربڕی كه ده‌رحه‌قی كه‌سـایه‌تیـیه ئاینیـیه بودیـیه‌كان و خه‌ڵكانی دیموكراتیخواز ده‌كرێت. ته‌نانه‌ت وڵاتی چینی هاوسێی هاوپه‌یمانیشی داوای له ڕێبه‌رانی بۆرما كرد دان به‌خۆیاندا بگرن.
<urn:uuid:57cf454f-3ce1-4d7e-90b5-48ebdf312f16>
CC-MAIN-2017-09
http://www.dengiamerika.com/a/a-58-2007-09-30-voa3-89204752/949307.html
2017-02-21T01:25:52Z
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2017-09/segments/1487501170614.88/warc/CC-MAIN-20170219104610-00646-ip-10-171-10-108.ec2.internal.warc.gz
ckb
0.990801
Arab
9
{"ckb_Arab_score": 0.9908006191253662}
هه‌ڵـبژاردنه‌کانی سه‌رۆکایه‌تی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا مێژوویه‌کی دورودرێژ و چڕوپـڕی هه‌یه. هه‌ڵـبژاردنی ئه‌مسـاڵ 56 هه‌مین هه‌ڵـبژاردنی سه‌رۆکی ئه‌مریکایه له سـاڵی 1789 وه، واته کاتێـک جۆرج واشـنتن وه‌ک یه‌که‌م سه‌رۆکی ئه‌مریکا هه‌ڵـبژێردرا. ئا له‌و کاته‌دا ئهفریکایییه ئهمریکایییهکان و ژنانیش بۆیان نه‌بوو ده‌نگ بده‌ن. به‌ڵام ئه‌م ههڵـبژاردنهیان مێژوویییه چونکه ده‌نگده‌رانی ئه‌مریکی ده‌نگیان داوه به یه‌که‌م ئه‌فریکایی ئه‌مریکایی، واته باراک ئۆبامای دیموکرات و یان یه‌که‌م ژن وه‌ک جێـگری سه‌رۆکی ئه‌مریکا، واته سـارا په‌یڵن که له‌سه‌ر لیسـتی جۆن مه‌ککه‌ینی کۆماریـیه. هاوکارمان به‌ڵـێن سـاڵح درێژه‌ی ڕاپـۆرته‌که‌ی نه‌دیم یه‌عقوبی وه‌رگێڕاوه‌ته سه‌ر زمانی کوردی، ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی گفتوگۆكه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیه‌ی سه‌ره‌وه، ماوه‌كه‌ی 3:17 خوله‌كه.
<urn:uuid:1bd85390-07b5-4aea-9695-0fa94c94b9d9>
CC-MAIN-2017-09
http://www.dengiamerika.com/a/a-58-2008-11-05-voa8-89217647/951988.html
2017-02-22T06:22:31Z
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2017-09/segments/1487501170914.10/warc/CC-MAIN-20170219104610-00170-ip-10-171-10-108.ec2.internal.warc.gz
ckb
0.998342
Arab
9
{"ckb_Arab_score": 0.998341977596283}
دادگای باڵای توركیا ده‌ڵێت دادگا بڕیاری داوه تاوتوێ و گوێبیسـتی ئه‌و سـكاڵانامهیه بـبێت سه‌باره‌ت به‌وه‌ی كه ئاخۆ حزبی ده‌سه‌ڵاتداری توركی ڕه‌گی ئیسلامی هه‌یه قه‌ده‌غه بكات یان به پـێـچه‌وانه‌وه. دادگای ده‌سـتوری توركیا ڕۆژی دووشه‌ممه ڕایگه‌یاند گوێ له ته‌واوی دۆزه‌كه ده‌گرێت بۆ هه‌ڵـوه‌شـاندنه‌وه‌ی حزبی داد و گه‌شه‌پـێـدانی ده‌سه‌ڵاتداری توركی، ئه‌مه‌ش له‌سه‌ر بنچینه‌ی ئه‌وه‌ی حزبی ناوبراو هه‌ڕه‌شه له بنه‌ماكانی سـیسـتمی سیكیولاری توركیا ده‌كات. سه‌رۆكی دادوه‌رانی توركی عه‌بدوڵڕه‌حمان یاڵچین كایه له 14 ی ئه‌م مانگه‌دا داوای قه‌ده‌غه‌كردنی حزبی داد و گه‌شه‌ی توركیای كرد. به‌ڕێز یاڵچین كایه ده‌ڵێت حزبی ناوبراو ده‌سـتورنامه‌ی سیكیولاری توركیا بنكۆڵ ده‌كات. هه‌روه‌ها داواشی كرد 71 ئه‌ندامی حزبی داد و گه‌شه له نێویاندا ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان و هه‌روه‌ها عه‌بدوڵڵا گولی سه‌رۆكی وڵات چالاكی سـیاسیـیان لێ قه‌ده‌غه بكرێت. سه‌باره‌ت به‌م مه‌سه‌له‌یه په‌یامنێری ده‌نگی ئه‌مریكا دۆریان جۆنز له ئسته‌نبوڵه‌وه ڕاپـۆرتێـكی ناردووه و هاوكارانمان سمكۆ عه‌زیز و به‌ڵێن سـاڵح به كوردی ئاماده‌یان كردووه و ده‌توانن گوێبیسـتی بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیه‌ی سه‌ره‌وه، ماوه‌كه‌ی 3:30 خوله‌كه.
<urn:uuid:fc37414a-f7c2-41f4-b1e7-791006c7c3de>
CC-MAIN-2017-09
http://www.dengiamerika.com/a/a-58-2008-03-31-voa2-89221367/952862.html
2017-02-23T09:30:49Z
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2017-09/segments/1487501171163.39/warc/CC-MAIN-20170219104611-00346-ip-10-171-10-108.ec2.internal.warc.gz
ckb
0.952626
Arab
9
{"ckb_Arab_score": 0.9526255130767822, "sdh_Arab_score": 0.03776108846068382}
پاش بڵاوکردنه‌وه‌ی ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌کانی ئه‌نجومه‌نه‌کانی پارێزگاکانی عێراق ده‌رکه‌وت لایه‌نی کوردی هیچ کورسـیـیهکی له ئه‌نجومه‌نی پارێزگای به‌غدادا بهدهسـتنههێناوه، ئه‌مه‌ش له کاتێـکدا وه‌ک مه‌زه‌نده ده‌کرێت به سه‌دان هه‌زار کورد هه‌ر له ناو پایته‌ختی به‌غدادا نیشته‌جێبن. له‌و باره‌یه‌وه هاوکارمان خالید فه‌تاح گفتوگۆی له‌گه‌ڵ نووسه‌ر و ڕۆژنامه‌وانی کورد شیروان شه‌میرانی کردووه، ده‌توانن گوێبیسـتی بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 5:30 خوله‌كه.
<urn:uuid:91e03c4c-088a-494f-b1a4-f23922ffc78b>
CC-MAIN-2017-09
http://www.dengiamerika.com/a/a-58-2009-02-10-voa2-89231037/954619.html
2017-02-23T09:25:39Z
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2017-09/segments/1487501171163.39/warc/CC-MAIN-20170219104611-00346-ip-10-171-10-108.ec2.internal.warc.gz
ckb
0.993325
Arab
8
{"ckb_Arab_score": 0.9933246970176697}
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریکا خانم هێله‌ری کلنتن له میانه‌ی سه‌ردانه‌که‌یدا بۆ تورکیا گوتی سه‌رۆک باراک ئۆباما به‌م نزیکانه سه‌ردانی تورکیا ده‌کات. له‌و باره‌یه‌وه دکتۆر جه‌بار قادر پـرۆفیسـۆر له زانکۆی کۆیه له هه‌رێمی کوردسـتان ده‌ڵێت ئه‌مه هه‌وڵێـکه بۆ چاکـکردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندیـیه‌کانی نێوان ئه‌نکه‌ره و واشـنتن، وه ئه‌مه‌ش جارێـکی دیکه ئه‌وه دووپات ده‌کاته‌وه که پـێـگه‌ی تورکیا بۆ وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا زۆر گرنگه. ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی گفتوگۆكه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 7:17 خوله‌كه.
<urn:uuid:28f85394-5d56-4072-a469-ef9fbdd22f15>
CC-MAIN-2017-09
http://www.dengiamerika.com/a/a-58-2009-03-10-voa6-89230507/954516.html
2017-02-23T09:30:45Z
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2017-09/segments/1487501171163.39/warc/CC-MAIN-20170219104611-00346-ip-10-171-10-108.ec2.internal.warc.gz
ckb
0.999035
Arab
8
{"ckb_Arab_score": 0.9990345239639282}
به‌پـێی ئاژانسی هه‌واڵه‌کانی فه‌جر ئه‌لسلام (واف) سه‌رۆکی لیژنه‌ی نه‌زاهه له په‌رله‌مانی عێراق به‌ها ئه‌لئه‌عره‌جی و عوسمان ئه‌لجحێشی ئه‌ندامی لیژنه‌که گوتوویانه لیژنه‌که‌یان که‌وتووه‌ته ژێر گوشـارێـکی گه‌وره‌ی کهسایهتـیـیه سیاسیـیه باڵاکانه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی ناوی گه‌ندڵکاران ئاشـکرا نه‌که‌ن. هه‌روه‌ها عالیه نسه‌یف ئه‌ندامی لیژنه‌ی نه‌زاهه لێـدوانی هاوشێوه‌ی بۆ که‌ناڵی ئهلسۆمهریـیه نیوز داوه و گوتوویه‌تی به شێوه‌یه‌کی ناڕاسـته‌وخۆ گوشـاری سیاسی بۆ سه‌ر کاری لیژنه‌که‌یان هه‌یه تاوه‌کو ژماره‌یه‌کی زۆری دۆسێـیهکانی گه‌نده‌ڵی ئاشـکرا نه‌که‌ن. ئه‌م لێـدوانانه چه‌ندین پـرسیاریان لێ ده‌که‌ونه‌وه، له‌وانه ئایا لیژنه‌یه‌ک به‌و شێوه‌یه‌ی ئه‌ندامه‌کانی باسی ده‌که‌ن له ژێر گوشـاری ده‌سه‌ڵاتدارانی باڵای وڵاته‌که‌دا بێت له کاره‌کانی سه‌رکه‌وتوو ده‌بێت؟.. ئه‌گه‌ر کاربه‌ده‌سـتانی حکومه‌ت ناویان له‌و گهندهڵکاریـیانه بـبرێت، پارته‌کانیان ڕێـگه ده‌ده‌ن دادگایی بکرێن؟.. ئه‌م مه‌سه‌له‌ی نه‌هێشـتنی گه‌نده‌ڵیـیه بووه به بابه‌تێـکی نیمچه وه‌رزی ماوه‌یه‌ک سه‌نگی ده‌خرێته سه‌ر و زۆر به گه‌رمی باسی لێوه ده‌کرێت و پاشان گز ده‌بێته‌وه، ئایا مه‌رامی سیاسی له پشـته‌وه‌یه یان ڕێـکهوته؟ ئه‌مه بابه‌تی به‌رنامه‌ی هه‌ڵه‌و واشـنتنی ئه‌م هه‌فته‌یه بوو که هاوکارمان حه‌یده‌ر که‌ریم به‌ڕێوه‌ی برد و ئه‌م به‌ڕێزانه‌ش میوانه‌کان بوون: ئوسامه جه‌میل، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق له‌سه‌ر لیسـتی یه‌کگرتووی ئیسلامی کوردسـتان. عه‌بدولسه‌لام به‌رواری، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی هه‌رێمی کوردسـتانی عێراق.
<urn:uuid:3e1162c1-53c3-4961-a2c3-5b37070bfd66>
CC-MAIN-2017-09
http://www.dengiamerika.com/a/hello-washington-1jul11-124875679/971284.html
2017-02-28T00:55:28Z
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2017-09/segments/1487501173872.97/warc/CC-MAIN-20170219104613-00398-ip-10-171-10-108.ec2.internal.warc.gz
ckb
0.998759
Arab
7
{"ckb_Arab_score": 0.9987589120864868}
به‌وته‌ی كاسبكاران و بازرگانانی ئۆتۆمبێل له شاری هه‌ولێر، به‌هۆی بڕیاره‌كه‌ی حكومه‌ت بۆ سنوورداركردنی هێنانی ئۆتۆمبێل بۆ هه‌رێمی كوردستان، ئه‌گه‌ری گرانبوونی نرخی ئۆتۆمبێل ده‌كرێت. به‌شدار ئیسماعیل له پێشانگای به‌ختیار له شاری هه‌ولێر به خه‌ندانی راگه‌یاند: ماوه‌ی چه‌ند رۆژێكه كڕین و فرۆشتنی ئۆتۆمبێل به رێژه‌یه‌كی به‌رچاو كه‌می كردووه و نرخه‌كانیش به‌هۆیه‌وه به‌رزده‌بێته‌وه. ئه‌و بازرگانه پێشیوابوو كه رێگادان به هێنانی ئۆتۆمبێل له‌لایه‌ن بازرگانه‌كانه‌وه، واده‌كات نرخی ئۆتۆمبێل جێگربیێت، چونكه ئه‌و بازرگانانه به قازانجێكی كه‌م ده‌یفرۆشنه‌وه، به‌ڵام به‌و بڕیاره رێگا له بازرگانه‌كان ده‌گیرێت، ته‌نها چه‌ند كۆمپانیایه‌كی دیاریكراو نه‌بێت، به‌مه‌ش كۆمپانیاكان بۆیان هه‌یه ئه‌و ئۆتۆمبێلانه له‌لای خۆیان بهێڵنه‌وه و هیچ دابهزینیك له نرخه‌كه‌ی نه‌كات، ئه‌وكاته نرخی ئۆتۆمبێل دانابه‌زێت. لای خۆیه‌وه كاروان محه‌مه‌د كاسبكارێكی تری پێشانگاكانی ئۆتۆمبێلی هه‌ولێر به خه‌ندانی وت: "له‌كاتی ئێستادا ژماره‌یه‌كی زۆر له كاسبكاران به كڕین و فرۆشتنی ئۆتۆمبێله‌وه خه‌ریكن، به‌ڵام به‌و بڕیاره خه‌ڵێكی زۆر بێكار ده‌بێت، چونكه به گرانبوونی نرخه‌كان، كڕین و فرۆشتنی ئۆتۆمبێل كه‌مده‌بێت". له‌دوا كۆبونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیراندا بڕیاری پێكهێنانی لیژنه‌یه‌ك درا بۆ رێكخستنی هێنانی ئۆتۆمبێل به كوالێتی به‌رز و رێگا نه‌دان به ئۆتۆمبێلی خراپ. پێشتریش به‌رپرسانی وه‌زاره‌تی بازرگانی رایانگه‌یاندبوو كه ئه‌وان بازرگان و خاوه‌ن كۆمپانیاكانی ئۆتۆمبێلیان له هێنانی ئاگادار كردۆته‌وه. روداوه‌كانی هاتوچۆ و پیسكردنی ژینگه و زۆربونی ژماره‌ی ئۆتۆمبێل سێ هۆكاری سه‌ره‌كین بۆ ده‌ركردنی بڕیاری له‌و جۆره بۆ سنوورداركردنی هێنانی ئۆتۆمبێل. به‌گوێره‌ی ئاماره‌كانی هاتوچۆی هه‌رێم تا كۆتایی ساڵی رابردوو له هه‌موو كوردستان یه‌ك ملیۆن و 71 هه‌زار و 238 ئۆتۆمبێل به هه‌موو جۆره‌كانیه‌وه هه‌ن، له‌وانه له پارێزگای هه‌ولێر 523 هه‌زار و 410 تۆتۆمبێل و له سلێمانی 319 هه‌زار و 785 و له دهۆك 205 هه‌زار و430 ئۆتۆمبێل.
<urn:uuid:e86546ce-a409-4a4f-a1c8-97524c7a5274>
CC-MAIN-2017-09
http://lawand.alafdal.net/t116-topic
2017-02-20T22:54:05Z
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2017-09/segments/1487501170613.8/warc/CC-MAIN-20170219104610-00461-ip-10-171-10-108.ec2.internal.warc.gz
ckb
0.968429
Arab
4
{"ckb_Arab_score": 0.9684286713600159, "sdh_Arab_score": 0.028907719999551773}
پـۆلیسی به‌ریتانیا تاوانی خسـتۆته سه‌ر خۆپـیشـاندهرێـك كه ڕۆژی دووشه‌ممه كه‌وشی به سه‌رۆك وه‌زیر وین ژیاباو داداوه كه ده‌سـتوری وڵاتی پـێشـێلـكردووه. پـۆلیس ده‌ڵێت پـیاوه‌كه حه‌وتووی دادێت ده‌برێته دادگای كامبرج. ناوی كه‌سه‌كه ئاشـكرا نه‌كراوه ته‌نیا ده‌گوترێت ته‌مه‌نی 27 سـاڵه. به‌ڕێز وین له زانكۆی كامبرج سه‌باره‌ت به قه‌یرانه‌كانی ئابووری جیهان ده‌دوا كه خۆپـیشـاندهرێـك داوای له بهشـداران كرد چۆن ئه‌وان گوێ بۆ وته ناڕاسـتهكانی به‌ڕێز وین ڕاده‌گرن، وه پاشـان كهوشـێـكی به ڕێبه‌ری چین دادا.
<urn:uuid:ae7104e0-5b5c-43e9-89f5-e5dc497d14ba>
CC-MAIN-2017-09
http://www.dengiamerika.com/a/a-58-2009-02-03-voa3-89238017/956043.html
2017-02-23T07:06:03Z
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2017-09/segments/1487501171162.4/warc/CC-MAIN-20170219104611-00161-ip-10-171-10-108.ec2.internal.warc.gz
ckb
0.975768
Arab
9
{"ckb_Arab_score": 0.9757680296897888, "sdh_Arab_score": 0.02167612314224243}
له کاتیکدا جێگری به‌ڕێوه‌به‌ری ئاژانسی نێونه‌ته‌وه‌یی وه‌زی ئه‌تۆمی هه‌رمان ناکهیرتس له‌گه‌ڵ کاربه‌ده‌ستانی دیکه‌ی ئه‌و ئاژانسه ڕۆژی چوارشه‌مه به پێی هه‌واڵی ئاسۆشیتدپرێس سه‌ردانی ئێران ده‌که‌ن بۆ ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ کاربه‌ده‌ستانی ئێران بدوێن، ئایه‌توڵا عه‌لی خامه‌نه‌یی، ڕێبه‌ری باڵای ئایینی به پێی فه‌رمانێکی ڕۆژی سێشه‌ممه ده‌ریکردوه، تێیدا چه‌که‌کانی ناو‌کی قه‌ده‌غه ده‌کات. جه‌عفه‌ری حامیدی، ئوستادی به‌شی زانست له زانکۆی زانستهکانی ژیان له نۆڕۆێژ ده‌ڵێت وته‌یه‌کی له ئه‌و بابه‌ته بۆ ئێرانیـیه‌کان تازه نیـیه و " کاتی خۆشی خومه‌ینی جامی ژه‌هری خوارده‌وه و کۆتایی به شه‌ڕی ئێران و عێڕاق هێنا." به بڕوای به‌ڕێز حامیدی، ههنگاوێکی له‌م جۆره به‌ستراوه‌ته‌وه به دوو لایه‌ن و هۆکاران. یه‌که‌م: کاربه‌ده‌ستانی کۆماری ئیسلامی له به‌جێگه‌یاندنی ئه‌و وته‌یه‌دا چه‌نده‌یان سه‌داقه‌ت هه‌یه. و لایه‌نه‌که‌ی تر ده‌گه‌ڕێته‌وه سه‌ر ئه‌رکی کومه‌ڵگای جیهانی له نێویاندا ڕۆژئاوا، ئه‌مه‌ریکا و وڵاتانی دیمۆکرات که بڕیاریان داوه پێش به پرۆگرامی ناو‌کی ئێرانێ بگرن، که چه‌ند گوشار ده‌خه‌نه سه‌ر ئێران. به‌ڕێز حامیدی زیاتر شی ده‌کاته‌وه که ئه‌گه‌ر خامه‌نه‌یی به ڕاستی بێت، " ئه‌وه دیاره گه‌مارۆی ئابووری به‌ربینگی پـیگرتوون". ویلایه‌ته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا له په‌یوه‌ندی له‌گه‌ل ڕه‌فتاری ئێران به‌رامبه‌ر به چه‌کی ناو‌کی سیاسه‌تی داخوا ده‌ستبه‌رداری بێت یان هه‌روا درێژه‌ی پێبدات ڕێبازی "سزادان و پاداش"ی گرتۆته به‌ر. به‌ڕێز حامیدی به ئاماژه کردن به سیاسه‌تی هه‌ڵخه‌ڵه‌تاندنی کۆماری ئیسلامی له ڕابردوودا، پـێدادهگریت که چۆن تا ئێستا کۆماری ئیسلامی درۆی له‌گه‌ڵ کۆمه‌ڵگای جیهانی کردوه، "ڕێگای ئه‌وه نامێنێته‌وه که گه‌مارۆی ئابووری له سه‌ر ئێران سووک یان که‌م بکرێته‌وه."
<urn:uuid:5439edb4-43ab-4a7e-9ad1-a88698582be0>
CC-MAIN-2017-09
http://www.dengiamerika.com/a/1584332.html
2017-02-26T07:44:00Z
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2017-09/segments/1487501171936.32/warc/CC-MAIN-20170219104611-00298-ip-10-171-10-108.ec2.internal.warc.gz
ckb
0.999071
Arab
14
{"ckb_Arab_score": 0.9990708231925964}
فه‌رمانڕه‌وای نوێی كوه‌یت، شێخ سوباح ئه‌حمه‌د ئه‌لسوباح سوێندی یاسایی خوارد وه‌ك میری نوێی كوه‌یت له به‌رده‌م ئه‌ندامانی په‌رله‌مانی كوهیتدا وه به ئاماده‌بوونی باڵوێزی وڵاتان له كوه‌یت. په‌رله‌مانی كوه‌یتیش به كۆی ده‌نـگ بوونی شـێخ ئه‌لسوباحی به میری كوه‌یت په‌سه‌ند كرد. ئه‌و ڕێوڕه‌سمه‌ی ڕۆژی یه‌كشه‌ممه به‌ڕێوه‌چوو، كۆتایی هـێنا به‌و ململانه‌یه‌ی ناو بنه‌ماڵه‌ی ئه‌لسوباح كه له دوای مردنی شـێخ جابر ئه‌حمه‌د ئهلسوباحدا سه‌ری هه‌ڵدا.
<urn:uuid:a1ddd2a8-e5fa-4616-ad6f-20199d3494d7>
CC-MAIN-2017-09
http://www.dengiamerika.com/a/a-58-2006-01-30-voa5-89182492/945829.html
2017-02-26T07:42:43Z
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2017-09/segments/1487501171936.32/warc/CC-MAIN-20170219104611-00298-ip-10-171-10-108.ec2.internal.warc.gz
ckb
0.997104
Arab
9
{"ckb_Arab_score": 0.9971040487289429}
کتێبی یووشەع لاپەڕەی یووشەع یان کتێبی یووشەع کوڕی نون (بە عیبری:ספר יהושע)، شەشەمین کتێبی تەنخ و یەکێک لە بەشەکانی پەیمانی کۆنە لە ئینجیل دا. ئەو کتێبە دوای کتێبی دێڤاریم (کتێبی وتارەکان) و پێش کتێبی شووفتیم (کتێبی حاکمان) ھاتوە. ھەندێ لە زانایان و نووسەران، نووسرانی کتێبی یووشەعیان بۆ دوای سەردەمی پاشایەتیەکەی زانیوە. بە پێی تەلموود، یووشەع کووڕی نوون ئەو لاپەڕەی نووسیوە؛ بەڵام بەشی کۆتاییەکەی کە باسی ناشتنی یووشەع دەکات، ئەلعازری کووڕی ھاڕوون نوسیویەتی. سەرچاوە[دەستکاری] - ویکی فارسی صحیفە یوشع
<urn:uuid:171150aa-8bff-4eeb-bf1e-a0bb7c3b4359>
CC-MAIN-2017-09
https://ckb.wikipedia.org/wiki/%DA%A9%D8%AA%DB%8E%D8%A8%DB%8C_%DB%8C%D9%88%D9%88%D8%B4%DB%95%D8%B9
2017-02-28T14:38:24Z
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2017-09/segments/1487501174163.72/warc/CC-MAIN-20170219104614-00650-ip-10-171-10-108.ec2.internal.warc.gz
ckb
0.993329
Arab
52
{"ckb_Arab_score": 0.9933289289474487}
ئه‌مه‌ریکا و روسیا له سه‌ر ئه‌وه‌ی که سوریا ده‌بێت وڵاته‌کی سکۆڵار، به‌ری له داعێش و یه‌ک پارچه بێت هاوده‌نگن . له هه‌مان کاتدا له کۆبونه‌وه‌ی گشتی نه‌ته‌وه یه‌ک گرتوهکاندا ئۆباما ده‌ڵێت که سوریا ناتوانێت دوای ئه‌م هه‌مو قه‌یرانه گه‌وره بگه‌ڕێته‌وه بۆ دوارۆژ و مه‌به‌ستی ئه‌وه‌یه که به‌شار ئه‌سه‌د ناتوانێت به‌شێک بێت له داهاتوی سوریای دوای داعێش و شه‌ری ناوخۆ. به‌ڵام پوتین له هه‌مان کۆبونه‌وه‌دا جه‌خت له سه‌ر ئه‌وه ده‌کات که حکومه‌تی سوریا وه‌ک ته‌نیا خاڵێک ده‌زانێت که ده‌توانێت به‌رانبه‌ری داعێش بوه‌ستێت و به‌رده‌وام ده‌بێت له یارمه‌تی حکومه‌تی به‌شار ئه‌سه‌د. ئه‌م دو بۆچونه ده‌توانن له زه‌مینی واقێعدا یه‌ک بگرنه‌وه؟ ئایا ئه‌مه‌ریکا ئاماده‌یه له سه‌ر قه‌یرانی سوریا له گه‌ڵ ئێران و ڕوسیا هاوده‌نگی بکات؟ له ڕوانگه‌ی ئه‌م حه‌وته‌دا بۆ تاوتو کردنی ئه‌م بابه‌ته له‌گه‌ڵ به‌رێزان حیسام ده‌ستپیش، مامۆستای زانکۆی سه‌لاحه‌دین له هه‌وڵێر و هه‌ژیر شه‌ریفی رۆژنامه‌وان و لێکوڵه‌ری سیاسی وتووێژمان کردوه.
<urn:uuid:999ab513-d76e-4502-bd27-d0e16d051ee9>
CC-MAIN-2017-09
http://www.dengiamerika.com/a/Syria-usa-ruusa/3015306.html
2017-02-22T08:28:28Z
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2017-09/segments/1487501170925.44/warc/CC-MAIN-20170219104610-00518-ip-10-171-10-108.ec2.internal.warc.gz
ckb
0.998316
Arab
25
{"ckb_Arab_score": 0.9983159303665161}
بەردەوام پەیوەندییەکانی نێوان کۆماری ئیسلامی ئێران و شانشینی عەرەبستانی سعودیە پەیوەندییەکی ناجێگیر بووە و لەم ماوەیەی ڕابردووش‌دا پشێوی ئاڵۆزی زیاتری تێکەوت بەهۆی قەیرانەکانی ناوچەکە و بە تایبەتیش لەسەر دۆسێکانی سوریا و یەمەن. شیکەرەوەی سیاسی دەڵێن تەواوی کێشەکانی نێوان تاران و وڵاتانی عەرەبی لەسەر بنچینەی قەیرانی ئاینزاییە. وەزیرانی دەرەوەی وڵاتانی ئەندام لە کۆمکاری عەرە، ئێران گوناهبار دەکەن بە دەستێوەردان لە کاروباری وڵاتانی عەرەبیدا و بەمەش وەک دەڵێن ئاگری پشێوی و نا ئارامی لە ناوچەکەدا خۆشدەکات. دکتۆر یومنا ئەلحوماقی، پسپۆڕی ئابوری و سیاسی لە زانکۆی قاهیرە دەڵێت ئێران هێڵی بژارەی خۆی دیارکردووە بۆ بەرژەوەندییەکانی خۆی و بەرژەوەندییەکانی خۆیشی لە ڕێی دەستێوەردان لە کاروباری وڵاتانی تردا دیار دەکات و سەبارەت بەکاردانەوەی وڵاتانی عەرەبیش دەڵێت ئەم جۆرە کاردانەوانە شتێکی ئاساییە چونکە ئێران خۆی ڕەوشەکەی گەیاندۆتە ئەم ئاستە کە بەرژەوەندییەکان بەر یەک بکەون. ئەم پسپۆڕەی زانکۆی قاهیرە دەڵێت کۆماری ئیسلامی ئێران بەردەوام دەخوازێتسیاسەتەکانی خۆی لە وڵاتانی عەرەبیدا بسەپێنێت و ئەمەش بە بەشێک لە ستراتیژیەتی درێژخایەنی ئێران ناودێر دەکات. دکتۆر یومنا ئەلحوماقی باسیش لەوە دەکات کە ڕێکەوتنی ناو‌کی لەگەڵ ئێران‌دا وەهای کردووە تاران خۆی بە بەهێز ببینێت لە ناوچەکەدا و دەشڵێت وەک بەرەنجامێکیش ئێستا ئێران لەژێر چەتری ئایندا ئیشەکانی خۆی دەکات بۆ گەیشتن بە خواستەکانی لە کاتێکدا وەک دەڵێت دەبوایە ئاین هەموو لایەنە ناکۆکەکان کۆ بکاتەوە نەک جیایان بکاتەوە. لەسەر بنچینەی وتووێژەکەی لەگەڵ دکتۆر یومنا ئەلحوماقی پسپۆڕی ئابوری و سیاسی لە زانکۆی قاهیرە، بەڵێن ساڵح ڕاپۆرتێکی ئامادەکردووە. زانیاری زیاتر لە دەقی ڕاپۆرتەکەدایە:
<urn:uuid:f0134470-2b78-454d-b60c-ed7a4e5bc0c2>
CC-MAIN-2017-09
http://www.dengiamerika.com/a/3140229.html
2017-02-19T21:06:01Z
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2017-09/segments/1487501170253.67/warc/CC-MAIN-20170219104610-00633-ip-10-171-10-108.ec2.internal.warc.gz
ckb
0.954989
Arab
16
{"ckb_Arab_score": 0.9549890160560608, "sdh_Arab_score": 0.03241337463259697, "hac_Arab_score": 0.012593155726790428}
هێزه تایبه‌تیـیه‌كانی عێراق به پـشـتیوانی فڕۆكه جه‌نگیـیه‌كانی ئه‌مریكا هێرشـیان كردۆته سه‌ر بنكه‌یه‌كی میلیتانێـكی شیعه‌ی به‌هێز له شـاری به‌غدا، به‌لایه‌نی كه‌م 4 كه‌س كوژراون و 20 ی دیكه‌ش بریندار بوون. به‌ڵام سه‌رۆك وه‌زیری عێراقی نوری ئه‌لمالكی نكۆڵی له‌وه كرد كه ئه‌گه‌ر ئه‌و ڕێـگه‌ی دابێت یان پـێشـتر زانیاری هه‌بووبێت له‌سه‌ر هێرشه‌كه‌ی كه ڕۆژی چوارشه‌ممه كرایه سه‌ر گه‌ڕه‌كی سه‌دری ژێر كۆنتڕۆڵی موقته‌دا ئه‌لسه‌دری دژ به ئه‌مریكا. هه‌روه‌ها نوری ئه‌لمالكی گوتی پـێویسـته هه‌ماهه‌نگی باشتر له نێوان حكومه‌تی عێراقی و هێزه نێونهتهوهیییهكاندا هه‌بێت. له واشـنتۆنیش سه‌رۆك بوش له‌گه‌ڵ ئه‌و بۆچوونه بوو. كاربه‌ده‌سـتان باسیان له‌وه نه‌كرد ئه‌گه‌ر ئه‌و كرده له‌شـكریـیه سه‌ركه‌وتنی به‌ده‌ست هێنابێت یان نا له ده‌سـتگیركردنی ڕێبه‌ری گروپی مه‌رگ. له كۆشـكی سـپـیش، سه‌رۆك بوش داخوازیـیه‌كانی باڵیۆزی ئه‌مریكا له عێراق زاڵمای خه‌لیلزاد دووباره‌ی كرده‌وه كه ڕۆژی سـێشـه‌ممه له كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا له شـاری به‌غدا ڕایگه‌یاندبوو. به‌ڵام سه‌رۆك بوش گوتی كاربه‌ده‌سـته ئه‌مریكیـیه‌كان فشـاری زۆر ناخه‌نه سه‌ر ڕێبه‌ره عێراقیـیه‌كان تا وڵاته‌كه‌یان سه‌قامگیر بكه‌ن.
<urn:uuid:502e3ef6-1a8b-458d-9962-15e2495ae806>
CC-MAIN-2017-09
http://www.dengiamerika.com/a/a-58-2006-10-26-voa1-89181082/945520.html
2017-02-26T21:34:50Z
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2017-09/segments/1487501172077.66/warc/CC-MAIN-20170219104612-00385-ip-10-171-10-108.ec2.internal.warc.gz
ckb
0.988019
Arab
8
{"ckb_Arab_score": 0.9880191087722778}
ده‌سه‌ڵاتدارانی جیهان ڕۆژی سێشه‌ممه له به‌رلین كۆدهبـنهوه بۆ ئه‌وه‌ی گفتوگۆی زیاتر له‌سه‌ر ئه‌و سـزایانه بكه‌ن كه به‌هۆی كێشـهی به‌رنامه‌ی ناوهكیـیهوه له‌وانه‌یه له دژی ئێران بچهسـپـێنرێت. له‌م كۆبوونه‌وه‌یه‌دا وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ڵمانیا و پـێـنج ئه‌ندامی هه‌میشه‌یی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان به‌شـداری ده‌كه‌ن كه بریتین له ئه‌مریكا و به‌ریتانیا و فه‌ره‌نسـا و ڕوسیا و چین. دیبلۆماتێـكی فه‌ره‌نسی كه ڕازی نه‌بووه به‌وه‌ی ناوه‌ی خۆی ئاشـكرا بكات ده‌ڵێت وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌م وڵاتانه پـێشـبینی ده‌كه‌ن گفتوگۆ له‌سه‌ر به‌رنووسی سێهه‌م بڕیاری سـزای نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له دژی ئێران بكه‌ن. هه‌روه‌ها گوتی له‌وانه‌یه به‌رنووسی ئه‌و بڕیاره له كۆتایی ئه‌م مانگه‌دا پـێشـكه‌شی ئه‌نجومه‌نی ئاسایش بكرێت. جێی باسه ئه‌نجومه‌نی ئاسایش پـێشـتر دوو كۆمه‌ڵه سـزای به‌سه‌ر ئێران چه‌سـپاند به‌هۆی ئه‌وه‌ی به‌رنامه‌ی پـیتاندنی یۆرانیۆمی ڕانه‌گرت كه ئه‌مش پـرۆسه‌یه‌كه له دروسـتكردنی چه‌كی ناوهكیدا به‌كارده‌هێنرێت. ڕوسـیا و چینیش دوو دڵن له‌وه‌ی پـێـكه‌وه پـشـتگیری له‌و ڕێوشوێنانه بكه‌ن كه له دژی ئێران ده‌گیرێنه‌به‌ر.
<urn:uuid:05aa5205-5585-43ee-a8eb-6a3e870458b0>
CC-MAIN-2017-09
http://www.dengiamerika.com/a/a-58-2008-01-22-voa1-89210202/950473.html
2017-02-26T21:35:38Z
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2017-09/segments/1487501172077.66/warc/CC-MAIN-20170219104612-00385-ip-10-171-10-108.ec2.internal.warc.gz
ckb
0.998191
Arab
8
{"ckb_Arab_score": 0.9981905221939087}
له ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ی ڕابردووه‌وه زنجیره‌یه‌ك هێرشـی تێرۆریسـتی كرانه سه‌ر 12 شـوێنی ناو شـاری مۆمبای هیندسـتان و تیایدا نزیكه‌ی 200 كه‌س كوژران و به سه‌دانی دیكه‌ش برینداربوون. كاربه‌ده‌سـتانی هیندسـتان وه‌باڵی ئه‌و هێرشـانه ده‌خه‌نه ئه‌سـتۆی وڵاتی پاكسـتانی دراوسێـیانهوه. له‌و باره‌یه‌وه هاوكارمان ده‌خیلی شه‌ممۆ گفتوگۆی كردووه له‌گه‌ڵ دكتۆر ئه‌دمۆند غه‌ریب پـرۆفیسـۆری زانسـته سـیاسـیـیه‌كان له زانكۆی ئه‌مه‌ریكی له واشـنتن و پاشـان ڕاپـۆرتێـكی له‌سه‌ر تێبینییهكانی ئاماده‌كردووه. دكتۆر ئه‌دمۆند غه‌ریب ده‌ڵێت باوه‌ڕ ناكه‌م پاكسـتان ده‌ستی له هێرشه‌كانی سه‌ر مۆمبایدا هه‌بووبێت، چونكه دڵنیام له‌وه‌ی هه‌ر ڕێـبه‌رێـكی پاكسـتانی ئه‌وه ده‌زانێت كه كاردانه‌وه‌ی درێژ ده‌می ئه‌و كاره چۆن ده‌بێت. ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی ڕاپـۆرته‌كه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیه‌ی سه‌ره‌وه، ماوه‌كه‌ی 6:11 خوله‌كه.
<urn:uuid:b5397186-4b8c-40d9-b14d-4c36ed836796>
CC-MAIN-2017-09
http://www.dengiamerika.com/a/a-58-2008-11-29-voa2-89214202/951282.html
2017-02-28T01:00:32Z
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2017-09/segments/1487501173872.97/warc/CC-MAIN-20170219104613-00561-ip-10-171-10-108.ec2.internal.warc.gz
ckb
0.997944
Arab
7
{"ckb_Arab_score": 0.9979443550109863}
هونه‌رمه‌ندی شێوه‌کار و ڕووناک‌بیری کورد ڕزا تۆپاڵ له سـاڵی 1934 له گوندی هۆلمانی ناوچه‌ی ده‌رسیم چاوی به دنیا هه‌ڵهێناوه. له سـاڵی 1956 له ئه‌نقه‌ره بۆ یه‌که‌م جار به‌شـداری له پـیشـهنگایهکی هونه‌ریدا کردووه. له سـاڵی 1958 پـیشهنگای تایبه‌تی خۆی کردووه‌ته‌وه. هه‌تا ئێسـتاش له‌سه‌ر کاری هونه‌ری به‌رده‌وامه. تابـلۆ جوانه‌کانی هونه‌رمه‌ندی شێوه‌کار ڕزا تۆپاڵ له سـاڵی 1968 وه له ئه‌ڵمانیا په‌نابه‌ره و له‌وێش چه‌ندین پـیشهنگای کردووه‌ته‌وه. به درێژایی ژیانی خۆی سه‌رقاڵی نووسینی بابه‌تی هونه‌ری و فه‌رهه‌نگی بووه و چه‌ندین به‌رهه‌می نووسه‌رانی بیانی ناوداری وه‌رگێڕاوه‌ته سه‌ر زمانی کوردی. ئێستا بڕیاری داوه هه‌موو کاره هونهریـیهکانی خۆی پـێشـکه‌شی وه‌زاره‌تی ڕۆشنبیری و که‌لتوری حکومه‌تی هه‌رێمی کوردسـتانی عێراق بکات. هاوکارمان ده‌خیلی شه‌ممۆ له به‌رنامه‌ی فه‌رهه‌نگ و تۆره‌ی کوردی گفتوگۆی له‌گه‌ڵدا سـازکردووه، ده‌توانن گوێبیسـتی بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 14:28 خوله‌كه. ژماره‌یه‌ک له تابـلۆ جوانه‌کانی ڕزا تۆپاڵ
<urn:uuid:d34415d3-8069-44b7-996c-d84b6ad9abe4>
CC-MAIN-2017-09
http://www.dengiamerika.com/a/riza-topal-25jun11-124539049/971042.html
2017-02-21T18:55:52Z
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2017-09/segments/1487501170823.55/warc/CC-MAIN-20170219104610-00430-ip-10-171-10-108.ec2.internal.warc.gz
ckb
0.995901
Arab
8
{"ckb_Arab_score": 0.9959014654159546}
کاربه‌ده‌سـتانی ئاسایشی عێراقی ده‌ڵێن 13 که‌س له ده‌می شه‌و له گوندێـکدا له ڕۆژئاوای به‌غدا کوژراون. ژهنهڕاڵێـک له کرداره‌کانی به‌غدای له‌شـکری عێراقی له ڕۆژی دووشه‌ممه وتی کاربه‌ده‌سـتان له‌و بڕوایه‌دان مردنه‌کان له سه‌رئه‌نجامی ناکۆکییه‌کی خێڵه‌کی بووه. ڕاپـۆرته سه‌ره‌تایییه‌کان وا ڕاده‌گه‌یه‌نن کوژراوه‌کان ته‌قه‌یان لێـکراوه. توندوتیژی تیره‌یی له عێراقدا به زۆری که‌مبۆته‌وه به به‌راورد له‌گه‌ڵ کاتی گرژی سـاڵانی 2007 و 2006 ، به‌ڵام هێرشی په‌رتوبڵاو هێشـتا هه‌ر به‌رده‌وامه. ڕاپـۆرته‌کان ئاماژه به‌وه ده‌که‌ن هێرشبه‌ره‌کان جلوبه‌رگی له‌شـکری عێراقیـیان له‌به‌ربووه. پـۆلیس ده‌ڵێت به لای که‌م یه‌کێـک له‌و که‌سـانه‌ی کوژراون سه‌ر به سـوونهکانی پارتی ئیسلامی عێراقی بووه. گوندنشینه‌کان ده‌ڵێن هه‌ندێـک له کوژراوه‌کان دژ به ئه‌لقاعیده چه‌کیان هه‌ڵـگرتبوو.
<urn:uuid:c8563b46-b03b-4ebd-bc26-fb359e9c8de6>
CC-MAIN-2017-09
http://www.dengiamerika.com/a/a-58-2009-11-16-voa2-89235017/955368.html
2017-02-22T13:02:52Z
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2017-09/segments/1487501170992.17/warc/CC-MAIN-20170219104610-00214-ip-10-171-10-108.ec2.internal.warc.gz
ckb
0.999507
Arab
8
{"ckb_Arab_score": 0.9995073080062866}
ڕۆژنامه‌وان سیروان قۆچۆ له گفتوگۆیه‌کدا له‌گه‌ڵ هاوکارمان کاوه کرمانج ده‌ڵێت ئێسـتا نزیکه‌ی 15 پارتی سـیاسی کوردی له ڕۆژئاوای کوردسـتاندا هه‌ن و هه‌ریه‌که‌یان ڕۆژنامه‌یه‌ک یان دوانی هه‌یه، وه‌لێ به داخه‌وه یه‌ک ڕۆژنامه‌یه‌کی سه‌ربه‌خۆ نیـیه. ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی گفتوگۆكه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 9:10 خوله‌كه.
<urn:uuid:523f41ba-4c52-4fc1-9915-f2fe72bb9f92>
CC-MAIN-2017-09
http://www.dengiamerika.com/a/a-58-2009-04-22-voa7-89237777/955992.html
2017-02-23T16:17:11Z
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2017-09/segments/1487501171176.3/warc/CC-MAIN-20170219104611-00390-ip-10-171-10-108.ec2.internal.warc.gz
ckb
0.995259
Arab
9
{"ckb_Arab_score": 0.9952587485313416}
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عیراق هوشیار زێباری ئه‌مرۆ چوارشه‌ممه له‌گه‌ل وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا كۆنده‌لیزا رایس كۆده‌بێته‌وه بۆ باسكردنی ره‌وشی ئێستای عیراق. له رۆژی سێشه‌ممه به‌رێز زێباری گوتارێكی له باره‌گای نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان پێشكه‌ش كرد و تیایدا په‌سنی سه‌ربازه‌كانی هاوپه‌یمانی به سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مریكا دا بۆ هه‌وڵه‌كانیان له دژی یاخیبوان. هاوكات وه‌زیری به‌رگری ئه‌مریكا دۆنالد ره‌مسفیلد هۆشداری دا ووڵاته دراوسێكانی عیراق كه هاوكاری ته‌ندروستی بۆ تیرۆریست ئه‌بو موسعب ئه‌لزه‌رقاوی پێشكه‌ش نه‌كه‌ن و نهیحهوێننهوه.
<urn:uuid:dc0dd1d4-16e3-4035-bbf2-3977a37d8d5c>
CC-MAIN-2017-09
http://www.dengiamerika.com/a/a-58-a-2005-06-01-1-1-89172662/944073.html
2017-02-24T19:33:52Z
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2017-09/segments/1487501171629.92/warc/CC-MAIN-20170219104611-00566-ip-10-171-10-108.ec2.internal.warc.gz
ckb
0.879804
Arab
8
{"ckb_Arab_score": 0.8798043727874756, "sdh_Arab_score": 0.11033815145492554}
به‌پـێی ئاژانسه‌کانی دهنگوباسی ئێران و جیهان، حه‌سه‌ن ڕوحانی سه‌رۆکی هه‌ڵبژێردراوی ئێران ڕۆژی هه‌ینی گوتی ئیسرائیل برینێـکه که پـێویسته لابـبرێت. ده‌زگای هه‌واڵی ئیسنای ئێران ڕۆژی هه‌ینی ئه‌مه‌ی بڵاوکرده‌وه و گوتی ڕوحانی ئه‌مه‌ی به بۆنه‌ی ڕۆژی قودسه‌وه گوتووه و هه‌روه‌ها گومانی ده‌ربڕیوه له هه‌وڵه‌کانی ده‌درێن بۆ بوژراندنهوهی وتووێژه‌کانی ئاشـتی نێوان ئیسرائیل و فهڵهسـتیـنیـیهکاندا. سه‌رۆک وه‌زیری ئیسرائیل بنیامین نه‌ته‌نیاهو له به‌رامبه‌ر ئه‌م هه‌واڵه گوتی ڕوحانی ڕووی ڕاسته‌قینه‌ی خۆی زووتر وه‌ک له‌وه‌ی چاوه‌ڕوانده‌کرا نیشـان دا. گوتیشی ئه‌م قسانه‌ی ڕوحانی به‌شێـکه له به‌رنامه‌ی کاری ئێران. به‌ڵام ته‌له‌فیزیۆنی ده‌وڵه‌تی ئێران پاش ماوه‌یه‌کی کورت له بڵاوبوونه‌وه‌ی هه‌واڵه‌که گوتوویه‌تی ئاژانسه‌کانی هه‌واڵ، لێـدوانه‌کانی ڕوحانیـیان شێواندووه.
<urn:uuid:20a2e608-c2df-4c2c-88cf-0d1b9971a586>
CC-MAIN-2017-09
http://www.dengiamerika.com/a/1722243.html
2017-02-21T05:15:53Z
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2017-09/segments/1487501170651.78/warc/CC-MAIN-20170219104610-00505-ip-10-171-10-108.ec2.internal.warc.gz
ckb
0.999926
Arab
12
{"ckb_Arab_score": 0.9999260902404785}
ئه‌و که‌شتیه‌ی یه‌ک ملیۆن به‌رمیل نه‌وتی هه‌رێمی کوردستانی عێراقی هه‌ڵگرتووه و ئێستا له نزیک سنوری ئاوی ستانی ته‌کساس وه‌ستاوه و ڕێگه‌ی پێنه‌دراوه نه‌وته‌که‌شی خاڵی بکاته‌وه. وه‌زیری سامانه سروشتیه‌کان له حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستانی عێراق ده‌ڵێت دادگای ستانی ته‌کساس بڕیاری نه‌داوه بۆ ڕاگرتنی که‌شتیه‌که و ئه‌وه‌ی که بووه عێراق داوای کردووه دادگای ته‌کساس ئه‌و بڕیاره بدات به‌ڵام دادگا هیچ بڕیارێکی وه‌های نه‌داوه و ده‌شڵێت "ئێمه‌ش له‌و ڕاپۆرته‌ی داومانه به دادگاکه داوامان کردووه ئه‌و بڕیاره نه‌دات". له میانه‌ی وتووێژه‌که‌یدا له‌گه‌ڵ به‌ڵێن ساڵح، دکتۆر ئاشتی هه‌ورامی ده‌شڵێت دۆسێی نه‌وت بڕیارێکی سیاسی هه‌رێمی کوردستانی عێراقه که ده‌مانگه‌یه‌نێته سه‌ربه‌خۆیی ئابوری کوردستان تا جارێکی تر وه‌ک دکتۆر ئاشتی هه‌ورامی ده‌ڵێت نه‌که‌وینه‌وه ژێر سه‌ختیه‌کانی بڕینی بودجه و هه‌ڕه‌شه‌کردن و بتوانین به داهاتی خۆمان بژین به‌بێ ده‌ستهه‌بوونی حکومه‌تی نێوه‌ندی. زانیاری زیاتر له ده‌قی وتووێژه‌که‌دایه:
<urn:uuid:34e31d0a-7398-4849-a24b-8b850ef567f8>
CC-MAIN-2017-09
http://www.dengiamerika.com/a/1968462.html
2017-02-19T14:13:31Z
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2017-09/segments/1487501169776.21/warc/CC-MAIN-20170219104609-00426-ip-10-171-10-108.ec2.internal.warc.gz
ckb
0.992535
Arab
9
{"ckb_Arab_score": 0.9925349354743958}
ده‌یان هه‌زار فه‌ڵه‌ستینی به‌شدارییان له مه‌ڕاسیمه‌كانی ناشتنی شێخ ئه‌حمه‌د یاسین ی دامه‌زرێنه‌ر و ڕێبه‌ری باڵای ڕێكخراوی حه‌ماس فه‌ڵه‌ستینیه‌كاندا كردووه كه ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه له هێرشێكی ئاسمانی ئیسرائیلیه‌کاندا له غه‌ززه كوژرا. جه‌نگاوه‌رانی چه‌كداری ڕێكخراوی میلیشیایی حه‌ماس تابوته‌كه‌یان هه‌ڵگرتبوو كه پاشماوه‌ی ته‌ڕمی شێخ یاسین تیادا بوو و به نێو شه‌قامه‌كانی شاره‌كه‌دا ده‌ڕۆیشتن و قه‌ره‌باڵغیه‌كی زۆرریش له‌گه‌ڵ ته‌رمه‌كه‌دا بوون كه داوای تۆڵه سه‌ندنه‌وه‌یان ده‌كرد. شێخ یاسین به‌و موشه‌كانه كوژرا كه هه‌لیكۆپته‌ره جه‌نگیه ئیسرائیلیه‌كان تیان گرتبوو پاش ئه‌وه‌ی له یه‌كی له مزگه‌وته‌كانی شاری غه‌ززه‌دا ده‌هاته ده‌رێ. فه‌ڵه‌ستینیه‌كان ده‌ڵێن له‌و هێرشه‌دا حه‌وت فه‌ڵه‌ستینی تر كوژراون كه دووانیان پاسه‌وانی تایبه‌تی شێخ یاسین بوون و ژماره‌یه‌كیش خه‌ڵك بریندار بوون. شایانی باسه هێزه ئاسایشیه‌كانی ئیسرائیل ئێستا چوارده‌وری كه‌رتی غه‌ززه و كه‌ناری ڕۆژئاوای گرتووه.
<urn:uuid:a1089279-f6c5-4030-8a75-e64dfe472221>
CC-MAIN-2017-09
http://www.dengiamerika.com/a/a-58-a-2004-03-22-2-1-89159972/942265.html
2017-02-19T14:10:25Z
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2017-09/segments/1487501169776.21/warc/CC-MAIN-20170219104609-00426-ip-10-171-10-108.ec2.internal.warc.gz
ckb
0.993994
Arab
10
{"ckb_Arab_score": 0.9939941763877869}
ڕێبه‌ری ڕێـکخراوی ئه‌لقاعیده ئه‌یمه‌ن ئه‌لزه‌واهیری ده‌ڵێت لقی هیندسـتانی ڕێـکخراوه‌که‌ی پـێـکهێناوه و حوکمی ئیسلامی له‌و وڵاته دائهسهپـێنێت و ئاڵای جیهادی لێ به‌رزده‌کاته‌وه. له ڤیدیۆیه‌کی 55 خوله‌کی که ئه‌مڕۆ پـێنجشه‌ممه بڵاوکرایه‌وه، زه‌واهیری ئه‌مه‌ی ڕایگه‌یاند و گوتی پـێـکهێنانی بنکه‌یه‌کی جیهاد له هیندسـتان مژده‌یه‌کی خۆشه بۆ موسڵمانان له بورما و به‌نگلادیش و ئاسام و جوجارات و ئه‌حمه‌د ئاباد و که‌شمیر. زه‌واهیری جارێـکی دیکه وه‌فاداری خۆی بۆ مه‌لا محه‌مه‌د عومه‌ری ڕێبه‌ری تاڵیبانی ئه‌فغانسـتان دووپاتکرده‌وه، ئه‌مه‌ش پـێده‌چێت ڕه‌تکردنه‌وه‌یه‌ک بێت بۆ ئه‌بو به‌کر ئه‌لبه‌غدادی ڕێبه‌ری داعش که له ئێسـتادا خۆی به خه‌لیفه‌ی موسڵمانان داده‌نێت و داوا ده‌کات هه‌رچی موسڵمانانی جیهانه وه‌فاداری خۆیانی بۆ ڕابگه‌یه‌نن. چاودێران ده‌ڵێن له‌وه‌تای داعش سه‌ری هه‌ڵداوه، ژماره‌یه‌کی که‌متر له توندڕه‌وان په‌یوه‌ندی به قاعیده‌وه ده‌که‌ن، ئه‌مه‌ش بووه‌ته مایه‌ی نیگه‌رانی ڕێبه‌رانی ئه‌لقاعیده که چیتر وه‌ک جاران ئه‌و پایه و ناوه‌یان له نێو توندڕه‌وانی ئیسلامی‌دا نه‌مێنێت، بۆیه هه‌وڵ ده‌دات له به‌شه‌کانی دیکه‌ی جیهان که‌سانی توندڕه‌و به دوای خۆیدا ڕابکێشێت. جێی ئاماژه‌یه 15% ی خه‌ڵکی هیندسـتان موسڵمانن که ده‌کاته نزیکه‌ی 175 ملیۆن که‌س، به‌مه‌ش سێـیه‌م گه‌وره‌ترین نه‌ته‌وه‌ی موسڵمانن له جیهاندا.
<urn:uuid:2913739c-28f8-4e6a-8ef4-7446efd5e348>
CC-MAIN-2017-09
http://www.dengiamerika.com/a/2438500.html
2017-02-20T17:53:43Z
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2017-09/segments/1487501170600.29/warc/CC-MAIN-20170219104610-00602-ip-10-171-10-108.ec2.internal.warc.gz
ckb
0.998019
Arab
13
{"ckb_Arab_score": 0.998019278049469}
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریکا جۆن کیری ئاگاهیـیه‌کی توندی به هه‌ریه‌ک له ئێران و سوریا دا و گوتی ده‌بێت حکومه‌تی ئه‌و دوو وڵاته قایل بن گۆڕانکاری بکه‌ن، ئه‌گه‌ر نا ئه‌وا دووچاری ئاکامی خراپـی ڕه‌فتاره‌کانیان ده‌بنه‌وه. به‌ڕێز کیری ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه له میانه‌ی کۆنگره‌یه‌کی ڕۆژنامه‌وانیدا له‌گه‌ڵ ولیه‌م هه‌یگ هاوتا به‌ریتانیـیه‌که‌ی له له‌نده‌ن ئه‌مه‌ی ڕاگه‌یاند. جۆن کیری به بیر ئێرانی هێنایه‌وه، ئه‌مه‌ریکا ڕێـگه‌ی پـێنادات بـبێته خاوه‌نی چه‌کی ناو‌کی و ئاگاهی دا که‌وا کات بۆ چاره‌سه‌ری دیپـلۆماسی بۆ کێشه‌ی به‌رنامه ناوکیـیه‌که‌ی ئێران وا به‌سه‌رده‌چێت. کیری هه‌روه‌ها سه‌رزه‌نشتی حکومه‌تی سوریای کرد له به‌رامبه‌ر بۆردومانه‌که‌ی ئه‌م دوایـیه‌ی شـاری حه‌له‌ب و گوتی ئه‌مه‌ریکا به توندترین شێوه کوشـتنی خه‌ڵـکی سیڤیلی بێ تاوان سه‌رزه‌نشت ده‌کات، وه ئه‌و هێرشه ته‌نها ده‌یسه‌لمێنێت که ده‌بێت ڕژێمی ئه‌سه‌د بڕوات. پاشـان داوای له هاوبه‌ندی نیشتمانی ئۆپـۆزسیۆنی سوریا کرد به‌شـداری له کۆبوونه‌وه‌ی دۆسـتانی گه‌لی سوریادا بکات، ئه‌وه‌ی بڕیاره ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه له ڕۆمای پایته‌ختی ئیتاڵیا به‌ڕێوه‌بچێت.
<urn:uuid:acbf4f4e-0e54-4b89-8488-44cbe89250c4>
CC-MAIN-2017-09
http://www.dengiamerika.com/a/1610390.html
2017-02-21T23:26:56Z
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2017-09/segments/1487501170864.16/warc/CC-MAIN-20170219104610-00126-ip-10-171-10-108.ec2.internal.warc.gz
ckb
0.998251
Arab
12
{"ckb_Arab_score": 0.9982508420944214}
ئه‌نجومه‌نی نوێی له‌شـکری فه‌رمانڕه‌وای وڵاتی میسر ڕه‌خنه و ناڕه‌زایی هه‌یه به‌رامبه‌ر کارمه‌ندانی گشـتی که که‌وتوونه‌ته مانگرتن تا موچه‌یه‌کی باشـتریان هه‌بێت له پاش له کار لادانی حوسنی موباره‌ک سه‌رۆکی پـێشـووی میسر. ده‌مڕاستێـکی له‌شـکری ئه‌و ڕاگه‌یاندنه فهرمیـیهی له ته‌له‌فیزیۆنی میسره‌وه خوێنده‌وه و داوای کۆتاییهێنانی به پـشێویـیهکان کردووه و وه‌ک ده‌رفه‌ت ڕهخسـاندنێـک تا وڵاته‌که بکه‌وێته‌وه سه‌ر باری ئاسایی خۆی. هه‌زاران که‌س له فه‌رمانبه‌ران ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه له قاهیره‌ی پایته‌ختی میسر خۆپـیشـاندانیان کردووه وه‌ک به‌شێـک له‌و ناڕه‌زایـیه‌ی کارگوزاران که له پاش لادانی حوسـنی موباره‌ک سه‌رۆکی پـێشووی میسر ده‌سـتیپـێکرد. سه‌دان خۆپـیشـانده‌ر له مه‌یدانی ته‌حریر گردبوونه‌ته‌وه و به هه‌مان شێوه‌ش پـۆلیس له زۆرێـک له دامه‌زراوه‌کانی حکومه‌تدا داوای موچه‌ی زیاتر و باشـتر ده‌که‌ن. مانگرتنی کارمه‌ندانی بانکه‌کان وایکردووه ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه بـبێت پـشـوو بۆ بانکه‌کان. سه‌رچاوه‌یه‌کی له‌شـکری میسری به ئاژانسی دهنگوباسی ڕۆیته‌رزی گوتووه ئه‌نجومه‌نی باڵای له‌شـکری به‌رنامه‌ی هه‌یه ڕێ له کۆبوونه‌وه‌ی سه‌ندیکاکانی کرێـکاران بگرێت و ئاگاهیشی داوه ئه‌گه‌ر بێت و نائارامی و ئاژاوه ڕوو بده‌ن ئه‌وا هه‌ڵوێست وه‌رده‌گیرێت. هاکات چالاکوانی میسری لایه‌نگری دیموکراسی وائل غونه‌یم ده‌ڵێت ده‌سه‌ڵاتدارانی له‌شـکری نوێی وڵاته‌که په‌یمانیان پـێداوه له ماوه‌ی دوو مانگدا پـیاداچوونه‌وه به‌سه‌ر ده‌سـتوردا بکرێت و پاشـانیش ڕیفراندۆمێـکی له‌سه‌ر سـازبکرێت. غونیم و عه‌مر سه‌لامه‌ی بڵاگه‌ر له‌سه‌ر ماڵپه‌ڕه‌که‌یان بڵاویان کردۆته‌وه که‌وا وابه‌سـته‌یی ده‌سه‌ڵاتیان به‌و په‌یمانه مسۆگه‌ر کردووه له‌و وتووێژه‌ی ئه‌نجامیان داوه له‌گه‌ڵ ئه‌نجومه‌نی له‌شـکردا، ئه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی وڵاته‌که‌ی گرتۆته ده‌ست له‌وه‌تای حوسنی موباره‌ک که له ڕۆژی هه‌ینیـیه‌وه ده‌ستی له‌کارکێشـاوه‌ته‌وه. هه‌روه‌ها کۆبوونه‌وه‌که‌ی ڕۆژی یهکشهممهشیان به دڵخۆشهکهر ناودێرکرد.
<urn:uuid:fabcb98a-1b40-4a15-a490-341375d1f171>
CC-MAIN-2017-09
http://www.dengiamerika.com/a/egypt-politics-2-14feb11-116169959/966225.html
2017-02-20T08:40:45Z
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2017-09/segments/1487501170434.7/warc/CC-MAIN-20170219104610-00210-ip-10-171-10-108.ec2.internal.warc.gz
ckb
0.998639
Arab
8
{"ckb_Arab_score": 0.9986385107040405}
له کۆبونه‌وه‌ی وڵاتانی دۆستانی گه‌لی سوریا که له قه‌ته‌ر به‌ڕێوه ده‌چیت وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریکا جان کێری ڕایگه‌یاند وڵاتانی ڕۆژئاوا و عه‌ره‌بی دژی سه‌رۆکی سوریا به‌شار ئه‌سه‌د په‌یمان ده‌ده‌ن هاوکاری زیاتری سه‌رهه‌ڵداوانی سوریا بکه‌ن. جان کێری ڕایگه‌یاند وه‌زیرانی 11 وڵاتان په‌یمانی هاوکاری له‌شکری و مرۆیی زیاتری ئۆپۆزسیۆنی سوریا ده‌ده‌ن، له هه‌وڵێکدا بۆ کۆتایی هێنان به شه‌ڕی دوو ساڵه‌ی که بۆته مایه‌ی کوژرانی ده‌یان هه‌زار که‌س له سوریا. سه‌رۆک وه‌زیری قه‌ته‌ر و وه‌زیری دره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریکا جان کێری دیدوبۆچوونی جیاوازیان بۆ چاره‌سه‌رکردنی قه‌یرانی سوریا هه‌یه. سه‌رۆک وه‌زیر شێخ حه‌مه‌د بن جاسم ئه‌ل تانی ڕایگه‌یاند هێزی زۆر ڕه‌نگه ته‌نها ڕیگا بێت بۆ چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌که. وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریکا جان کێری ڕایگه‌یان ئه‌مه‌ریکا هاوکارییه‌کانی بۆ سه‌رهه‌ڵداوانی سوریا زیاد ده‌کات، به‌ڵام هه‌رچه‌نده کاربه‌ده‌ستانی ئه‌مه‌ریکا له‌و بڕوایه‌دان باشترین ڕێگا بۆ چاره‌سه‌رکردنی ناکۆکییه‌کان به ڕێگای وتووێژه. شایانی باسه ئه‌مه‌ریکا و به‌ریتانیا هه‌ولی وتوویژێکی ڕاسته‌وخۆ له نێوان حکومه‌ت و سه‌رهه‌ڵداوانی سوریا له جنێف ده‌ده‌ن.
<urn:uuid:dfee5d56-9a3e-4629-8d3c-ce66de155162>
CC-MAIN-2017-09
http://www.dengiamerika.com/a/1687273.html
2017-02-21T12:05:42Z
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2017-09/segments/1487501170708.51/warc/CC-MAIN-20170219104610-00386-ip-10-171-10-108.ec2.internal.warc.gz
ckb
0.996025
Arab
8
{"ckb_Arab_score": 0.9960251450538635}
کاربه‌ده‌سـتانی که‌مبۆدیا ده‌ڵێن بنمیچی کارگه‌یه‌کی پـێڵاو له ده‌ره‌وه‌ی پـنۆم پـێنی پایته‌خت داڕماوه و له ئاکامدا به لایه‌نی که‌م 2 که‌س گیانیان له‌ده‌سـتداوه و 6 که‌سی دیکه برینداربوون. کرێـکارانی کارگه‌ی پـێڵاوی وینگ سـتاری تایوانی، وه‌ک هه‌موو ڕۆژێـکی دیکه به‌یانی ئه‌مڕۆ پـێـنجشه‌ممه کاریان له کارگه‌که‌دا کردووه کاتێـک بنمیچه‌که به‌سه‌ریان که‌وتووه. پـۆلیس ده‌ڵێت ڕه‌نگه هۆکاری داڕمانه‌که ئه‌و باره قورسهبووبێت که له‌سه‌ری دانرابوو. کارمه‌ندانی فریاکه‌وتن بۆ چه‌ند کاژمێرێـک له گه‌ڕان و پـشـکنین به‌رده‌وام بوون تاوه‌کو دڵینابن که‌س له ژێر بنمیچه داڕماوه‌که‌دا نه‌ماوه‌ته‌وه.
<urn:uuid:1dbcd5d1-8b74-4e69-a3cb-44d2442ed117>
CC-MAIN-2017-09
http://www.dengiamerika.com/a/1662296.html
2017-02-23T20:50:29Z
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2017-09/segments/1487501171232.43/warc/CC-MAIN-20170219104611-00086-ip-10-171-10-108.ec2.internal.warc.gz
ckb
0.999473
Arab
8
{"ckb_Arab_score": 0.9994729161262512}
هه‌واڵێـکی نوێی ته‌ندروسـتی ده‌ڵێت ڕه‌نگه درمی ئه‌نفلۆنزای باڵنده هێنده کوشـنده نه‌بێت به‌و چهشـنهی که جاران ده‌زانرا. له ده‌رئه‌نجامی توێژینه‌وه‌یه‌کی زانسـتی نوێ سه‌باره‌ت به ئه‌نفلۆنزای باڵنده زانایان ڕایانگه‌یاند ئه‌م درمه به ڕاده‌یه‌کی که‌متر کوشـنده‌یه به به‌راورد به هه‌ڵـسه‌نگاندنی ڕێـکخراوی ته‌ندروسـتی جیهانیـیه‌وه که تیایدا ڕاده‌ی مه‌رگ به ئه‌نفلۆنزای باڵنده به ڕێژه‌ی 50% مه‌زه‌نده‌کراوه. زانای بواری زانستی ڤایرۆس له کۆلێژی پـزیشـکی نیویۆرک پـیته‌ر پاڵس که ئه‌م توێژینه‌وه‌یه‌ی به‌ڕیوه‌بردووه، ده‌ڵێت ڕێـکخراوی ته‌ندروسـتی جیهانی و ئاژانس و ده‌زگاکانی دیکه‌ی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان له هه‌ڵسه‌نگاندنیاندا بۆ ڕاده‌کانی مه‌رگ به ئه‌نفلۆنزای باڵنده زۆر دوروست نه‌بوون. زانای ناوبراو و هاوڕێـیهکانی ڕاده‌یه‌کی دیاریکراویان نهخسـته ڕوو سه‌باره‌ت به‌و که‌سانه‌ی که دووچاری ئه‌و درمه بوون، به‌ڵام به گوێره‌ی ئاماری ناو شیکردنه‌وه‌که‌یان ئه‌م ڕاده‌یه له 1% که‌متره. شایه‌نی باسه هه‌ندێـک شـاره‌زای بواری ته‌ندروسـتی ڕه‌خنه‌یان ئاڕاسته‌ی ده‌رئه‌نجامی ئه‌م توێژینه‌وه‌یه کردووه و ڕێـکخراوی ته‌ندروسـتی جیهانیش ده‌ڵێت هه‌ڵسه‌نگاندنه‌که‌یان دوروست بووه. ده‌شڵێن هه‌تا ئێسـتا 586 که‌س دووچاری ئه‌نفلۆنزای باڵنده بوون و 346 که‌سیش به‌هۆی ئه‌و درمه‌وه گیانیان له‌ده‌سـتداوه و به‌م جۆره ڕاده‌ی مه‌رگ به‌م درمه ده‌گاته 59%. هه‌تا ئێسـتا ئه‌م توێژینه‌وه‌یه له ڕۆژنامه‌یه‌کی زانستیدا بڵاو نه‌کراوه‌ته‌وه و ته‌نها له‌سه‌ر ماڵپه‌ڕی جۆرناڵ سایه‌نس بڵاوکراوه‌ته‌وه و کاربه‌ده‌سـتانی ڕێـکخراوی ته‌ندروسـتی جیهانی له‌سه‌ر ڕاگرتنی بڵاوکردنه‌وه‌ی ده‌رئه‌نجامی ئه‌م توێژینه‌وه‌یه کۆک بوون هه‌تا سـازدانی لێـکۆڵینه‌وه‌ی ته‌واو له‌سه‌ری. به گوێره‌ی ڕێـکخراوی ناوبراو ڕاده‌ی مه‌رگ به ئه‌نفلۆنزای باڵنده له میسر بریتیـیه 30% و له ئه‌نده‌نووسیا و کامبۆدیا 80% زیاتره. ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی ڕاپـۆرته‌كه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 1:54 خوله‌كه.
<urn:uuid:3c068ca6-b6e6-4c79-b806-9ef0bb2f3e94>
CC-MAIN-2017-09
http://www.dengiamerika.com/a/health-28feb12-140796493/980582.html
2017-02-26T03:21:20Z
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2017-09/segments/1487501171933.81/warc/CC-MAIN-20170219104611-00438-ip-10-171-10-108.ec2.internal.warc.gz
ckb
0.999064
Arab
13
{"ckb_Arab_score": 0.9990639090538025}
له ده‌مێکدا زۆرێک له چالاکوانان و که‌سایه‌تیه‌کانی ئۆپزسیۆنی سوریا به زمانێکی ڕه‌خنه ئامێزه‌وه باس له ڕۆڵی کۆمه‌ڵگای نێونه‌ته‌وه‌یی ده‌که‌ن له سوریادا، وڵاتی قه‌ته‌ر داوای ناردنی هێزی سه‌ربازی عه‌ره‌بی ده‌کات به مه‌به‌ستی ڕاگرتنی کوشتن و توندوتیژیه‌کان. له‌وه‌تای سه‌رهه‌ڵدانی به‌هاری عه‌ره‌ب له سوریا ده‌ستیپێکردووه وه‌ک نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان مه‌زه‌نده‌ی کردووه ، زیاتر له پێنج هه‌زار که‌سی سیڤیل له سوریادا کوژراون. قه‌ته‌ر یه‌که‌م وڵاتی عه‌ره‌بی بووه هاوبه‌شی کردووه له ئۆپه‌راسیۆنه‌کانی ناتۆدا له لیبیا، ئه‌م ئۆپه‌راسیۆنانه بوونه مایه‌ی ڕووخاندنی ڕژێمه‌که‌ی موعه‌مه‌ر ئه‌لقه‌زافی. هێشتاش چاودێرانی کۆمکاری عه‌ره‌ب له سوریان و ئه‌نوه‌ر مالیک ئه‌رکی ئه‌م ده‌سته تایبه‌ته‌ی کۆمکاری عه‌ره‌بی به گاڵته بازاڕ ناودێر کردووه به‌هۆی ئه‌و ته‌گه‌رانه‌ی حکومه‌تی سوریا خستبویه به‌رده‌م چاودێره‌کانی کۆمکاری عه‌ره‌به‌وه. فواد عه‌لیکۆ، ئه‌ندامی بیرۆی سیاسی پارتی یه‌کێتی کورد له سوریا: خه‌ڵک به گشتی باوه‌ڕی به کۆمکاری عه‌ره‌ب نییه و بڕوای زیاتر به هێزی سه‌ربازی کۆمه‌ڵگای نێونه‌ته‌وه‌یی هه‌یه. هۆشه‌نگ بروکا، نوسه‌ر و لێکۆڵه‌ره‌وه : داواکه‌ی قه‌ته‌ر ڕووبه‌ڕووی ته‌گه‌ره‌ی زۆر ده‌بێته‌وه و یه‌کێک له‌وانه کۆمکاری عه‌ره‌ب خۆیه‌تی. هێمن لهۆنی، نوسه‌ر و ڕۆژنامه‌وان : ئه‌م هه‌وڵانه‌ی وڵاتی قه‌ته‌ر له به‌هاری عه‌ره‌بدا له هه‌ردوو مه‌ودای دوور و نزیکدا به به‌رژه‌وه‌ندی قه‌ته‌ر ده‌شکێته‌وه. دکتۆر ڕێبوار که‌ریم، پسپۆڕی زانسته سیاسیه‌کان له زانکۆی سلێمانی: یه‌کێک له مه‌به‌سته‌کانی تری قه‌ته‌ر له‌و داوایه‌ی بۆ ناردنی هێزی سه‌ربازی عه‌ره‌ب بۆ سوریا هه‌یه‌تی ڕاگرتنی ده‌ست هه‌بوونی بیانییه له سوریادا. وا بۆ 10 مانگ ده‌چێت سه‌رهه‌ڵدان له سوریادا ده‌ستی پێکردووه و له دوا وتاریدا به‌شار ئه‌لئه‌سه‌د سه‌رۆکی سوریا جه‌ختی کرده‌وه له‌وه‌ی ده‌سه‌ڵات جێناهێڵێت و ته‌واوی ئه‌و سهرههڵدانهشی به کاری توندڕه‌وانی تێرۆریست ناودێر کرد. ده‌توانن له ڕێی کلیککردنی ئه‌و فایله ده‌نگیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ گوێبیستی ته‌واوی به‌رنامه‌ی ئه‌م هه‌فته‌یه‌ی پانۆراما بن که ماوه‌که‌ی 12:03 خوله‌که.
<urn:uuid:45c394f6-462d-40c4-80f5-9c7d8e007fcc>
CC-MAIN-2017-09
http://www.dengiamerika.com/a/panorama-jan20-137772723/979261.html
2017-02-26T03:21:26Z
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2017-09/segments/1487501171933.81/warc/CC-MAIN-20170219104611-00438-ip-10-171-10-108.ec2.internal.warc.gz
ckb
0.999137
Arab
15
{"ckb_Arab_score": 0.9991366267204285}
کەسێـک لە وێزگەیەکی شەمەندەفەر لە شارۆچکەیەکی باشوری ئەڵمانیا بە چەقۆ هێرشی کردووەتە سەر خەڵکی و لە ئاکامدا کەسێـک کوژراوە و 3 کەسی دیکە برینداربوون. هێرشەکە بەرەبەیانی ئەمڕۆ سێشەممە لە شارۆچکەی گرافینگ ڕوویداوە کە نزیکەی 30 کیلۆمەتر لە باشوری ڕۆژهەڵاتی شاری میونخ دورە. کاربەدەسـتانی پـۆلیس دەڵێن تاوانبارەکە دەسـتگیرکراوە و هەڵگری ڕەگەزنامەی ئەڵمانیـیە و تەمەنی 27 سـاڵە. دەڵێن هێرشبەرەکە بە چەقۆیەک هێرشەکەی ئەنجامداوە کە 10 سانتیمەتر درێژبووە. سەرەتا لە نێو فارگۆنی شەمەندەفەرێـک لە کەسێـکی داوە و پاشان هاتووەتە دەرێ و لە کەسێـکی دیکەی داوە کە چاوەڕوانی شەمەندەفەری کردبوو و دواتر هاتووەتە بەر سەکۆی پـێشەوەی وێزگەکە و لەوێش دوو کەسی دیکەی بریندارکردووە بەر لەوەی پـۆلیس دەسـتگیری بکات. میدیاکانی ئەڵمانیا دەڵێن گەواهیدەران گوێـیان لێبووە هێرشبەرەکە بە زمانی عەرەبی هاواری کردووە" الله اکبر". بەڵام پـۆلیس تەنیا دەڵێت پـێدەچێت هۆکاری سیاسی لە پشـت هێرشەکەوە بووبێت.
<urn:uuid:b3e20614-6695-473e-801e-2ac97e707bd7>
CC-MAIN-2017-09
http://www.dengiamerika.com/a/grafing-germany/3323042.html
2017-02-23T00:18:05Z
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2017-09/segments/1487501171066.47/warc/CC-MAIN-20170219104611-00278-ip-10-171-10-108.ec2.internal.warc.gz
ckb
0.902799
Arab
13
{"ckb_Arab_score": 0.9027988314628601, "hac_Arab_score": 0.09073297679424286}
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا كۆنده‌لیزا رایس گه‌یشته رۆژهه‌لاتی ناوه‌راست بۆ باسكردنی ئاماده‌كاریه‌كانی ئیسرائیل بۆ خۆكێشانه‌وه له غه‌زه. خانم رایس ئه‌مرۆ شه‌ممه له رامهللا له‌گه‌ل سه‌رۆك وه‌زیرانی فه‌له‌ستینی ئه‌حمه‌د قرێع كۆبۆوه، پێش ئه‌وه‌ی له‌گه‌ل سه‌رۆكی فه‌له‌ستینی مه‌حمود عه‌باس كۆبێته‌وه. هه‌روه‌ها خانم رایز له رۆژی یه‌كشه‌ممه له‌گه‌ل ئه‌ریێل شارۆنی سه‌رۆك وه‌زیری ئیسرائیل كۆده‌بێته‌وه.
<urn:uuid:e6251ea7-11ff-47d5-9bfc-ba1b57bbf4d6>
CC-MAIN-2017-09
http://www.dengiamerika.com/a/a-58-2005-06-18-voa2-89171067/943848.html
2017-02-24T03:43:31Z
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2017-09/segments/1487501171281.53/warc/CC-MAIN-20170219104611-00454-ip-10-171-10-108.ec2.internal.warc.gz
ckb
0.987703
Arab
8
{"ckb_Arab_score": 0.9877025485038757, "sdh_Arab_score": 0.011459054425358772}
رۆژنامەكانى ئيتاليا بلاويان كردوەتەوە كە يانەى يوڤانتۆسى ئيتالى دەيەوێت بۆندێك پێشكەش بە ئەستێرەى يانەى چێڵسى لەندەنى و هەڵبژاردەى بەلجيكيا (ئيدين هازارد) بكات بەمەبەستى بەدەستهێنانى تواناكانى ئەو ياريزانە. لەو بارەيەشەوە پێگى رۆژنامەى تۆتۆ مێركاتۆى ئيتالى رايگەياند, كە كارگێرى يانەى يوڤانتۆس چاوى بريوەتە هازارى هێرشبەرى يانەى چێڵسى ئەمەش لە پێناو تواناكانى ئەو ياريزانە بۆ ئەوەى ريزەكانى يانەكە بە ياريزانى گەورە تۆكمە بكەن. رۆژنامە ئەليكترۆنيەكە وتيشى كە ئيددين هازارد كاتێك بريارى رۆشتن دەدات لە ريزەكانى چێڵسى ئەگەر بێت و بلوز نەتوانێت لە وەرزى رابردوو سەركەوت بۆ خولى يانە پاڵەوانەكان.
<urn:uuid:f09c2687-287d-4276-9b81-a15ddd490cac>
CC-MAIN-2017-09
http://www.kurdsport.net/sport/5529
2017-02-24T03:49:23Z
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2017-09/segments/1487501171281.53/warc/CC-MAIN-20170219104611-00454-ip-10-171-10-108.ec2.internal.warc.gz
ckb
0.750182
Arab
7
{"ckb_Arab_score": 0.7501823902130127, "sdh_Arab_score": 0.14448896050453186, "hac_Arab_score": 0.06290740519762039, "uig_Arab_score": 0.03363799303770065}
لە پاش هێرشە تێرۆرستیـیەکەی هەفتەی ڕابردووی تونس، ئەوەی بەهۆیەوە نزیکەی 30 گەشتیاری بەریتانی کوژران، دەیڤد کامێرۆن سەرۆک وەزیری بەریتانیا دەیەوێت هێزی ئاسمانی وڵاتەکەی هێرشی ئاسمانی لە دژی داعش لە سوریاش ئەنجام بدات. خانمە گوتەبێژی دەیڤد کامیرۆن ڕۆژی پـێـنجشەممە ڕایگەیاند بەڕێز کامیرۆن دەیەوێت یاسادانەران تاووتوێی مەسەلەی بەشداریکردنی بەریتانیا لە هێرشە ئاسمانیـیەکانی سەر داعش لە سوریا بکەن. گوتیشی " ئەوەی ئێسـتا گۆڕاوە ئەوەیە بەڵگەی زیاتر هەن کە داعش لێرە لە بەریتانیا مەترسیـیە بۆ سەر خەڵکی و هەروەها مەترسیشە بۆ سەر ئاسایشی نەتەوەیـیمان." پاشان گوتی بۆیە سەرۆک وەزیر بە پـێویستی دەزانێت یاسادانەران تاووتوێی ئەم مەسەلەیە بکەن و هەروەها چی دیکەش بکرێت بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی داعش. گوتیشی بەم زووانە داوای دەنگدان لەسەر مەسەلەکە ناکات، بەڵکو دەیەوێت جوان بە وردی تاووتوێی بکەن. دواتر گوتی بەڕێز کامیرۆن پـێی وایە پاساوی یاسایی هەن بۆ ئەم هەنگاوە و لە ئێسـتادا فڕۆکە و فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانی بەریتانی بەسەر ئاسمانی سوریاوە دەفڕن و زانیاری کۆدەکەنەوە و دەکرێت لە داهاتوودا هێرشی ئاسمانیش ئەنجام بدەن.
<urn:uuid:92b69f38-f5c8-45e1-96fa-0c33a994b7e7>
CC-MAIN-2017-09
http://www.dengiamerika.com/a/uk-isis/2846116.html
2017-02-26T12:21:23Z
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2017-09/segments/1487501172000.93/warc/CC-MAIN-20170219104612-00154-ip-10-171-10-108.ec2.internal.warc.gz
ckb
0.870364
Arab
13
{"ckb_Arab_score": 0.8703641295433044, "sdh_Arab_score": 0.09406992793083191, "hac_Arab_score": 0.035525843501091}
براوه‌ی خه‌ڵاتی نۆبڵ خانمی ئێرانی شیرین عه‌بادی وڵاتانی ڕۆژئاوای هۆشـداركردهوه له دژی ئه‌نجامدانی هێرشی له‌شـكری بۆ سه‌ر ئێران له‌سه‌ر به‌رنامه ناوه‌كیـیه‌كه‌ی. له وتارێـكیدا ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه له تاران عه‌بادی داوای له وڵاتانی ڕۆژئاوا كرد كه له سه‌پاندنی سـزای ئابوری زیاتر به‌سه‌ر ئێران‌دا په‌شیمان بـبنه‌وه و گوتیشی كرده‌ی له‌شـكری و سـزای ئابوری ته‌نها زیان به خه‌ڵـكی ئاسایی ده‌گه‌یه‌نن و خانم عه‌بادی هانی دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌رێـكی ئاشـتیـیانه‌ی بۆ قه‌یارنی ناوه‌كی دا. ئه‌م وتاره‌ی خانم عه‌بادی به بۆنه‌ی كه‌وتنه‌گه‌ڕی ئه‌نجومه‌نی ئاشـتی نیشـتیمانیـیه‌وه هاته كایه‌وه، ئه‌وه‌ی ڕێـكخراوێـكی نوێی دژ به شه‌ڕه و ناوبراو یه‌كێـكه له‌وانه‌ی دایانمه‌زراندووه به ئامانجی نه‌هێشـتنی هه‌ڕه‌شه بیـانیـیهكانی شه‌ڕخواز له دژی ئێران. له سـاڵی 2003 دا خانم شـیرین عه‌بادی كه پارێزه‌ری مافه‌كانی مرۆڤه خه‌ڵاتی نۆبڵی برده‌وه له‌سه‌ر كاره‌كانی بۆ په‌ره‌دان به مافه‌كانی ژن و منداڵان له ئێران‌دا.
<urn:uuid:b3066d06-d292-45bf-b54f-e70d54e6cdb2>
CC-MAIN-2017-09
http://www.dengiamerika.com/a/a-58-2008-07-03-voa4-89209637/950370.html
2017-02-21T10:25:42Z
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2017-09/segments/1487501170700.71/warc/CC-MAIN-20170219104610-00363-ip-10-171-10-108.ec2.internal.warc.gz
ckb
0.985843
Arab
9
{"ckb_Arab_score": 0.9858429431915283, "sdh_Arab_score": 0.010501204058527946}
وەزیری به‌رگری ژاپۆنی شیگیروا ئیشیبا ئه‌مڕۆ هه‌ینی فه‌رمانی به كارمه‌ندە سه‌ربازیه‌كانی داوە خۆیان ئامادە بكه‌ن بۆ چوون بۆ عێراق. به‌ڕێز ئیشیبا فه‌رمانی به هێزی ئاسمانی و زەمینی و دەریایی داوە كه ئه‌گه‌ر هه‌یه له بیست و شه‌شی ئه‌م مانگی دوانزدەیهدا تیمێك له شارەزایانی سه‌ربازی به‌رەو كوێت بنێرن و له‌وێوە به‌رەو عێراق بچن. بۆ گوێگرتن له درێژەی ئه‌م ڕاپۆرته كلیكی ئه‌و فایله دەنگیهی لای سه‌رەوەی ئه‌م لاپه‌رەیه بكه.
<urn:uuid:3a312dcf-bb14-420c-8438-0d738d2601b6>
CC-MAIN-2017-09
http://www.dengiamerika.com/a/a-58-a-2003-12-19-2-1-89152632/941336.html
2017-02-26T01:02:22Z
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2017-09/segments/1487501171932.64/warc/CC-MAIN-20170219104611-00415-ip-10-171-10-108.ec2.internal.warc.gz
ckb
0.991394
Arab
8
{"ckb_Arab_score": 0.9913942813873291}
ناتۆ ڕۆژی سێشه‌ممه به‌ڵگه‌ی خسته ڕوو که نیشـانی ده‌دات هێرشی ئاسـمانی کردۆته سه‌ر ناوه‌ندێـکی فه‌رمانده‌یی ئاست باڵا له لیبیا، که هه‌رچه‌نده حکومه‌تی لیبیا ده‌ڵێت شوێنێـکی سیڤیلی بووه. گوته‌بێژی ناتۆ مایک براکن له ناپـولی گوتی ئه‌و هێرشه‌ی ڕۆژی دووشه‌ممه کرابووه سه‌ر خاڵێـکی کۆنتڕۆڵ له سورمان که بۆ هێرشبردنه سه‌ر خه‌ڵـکی سیڤیل به‌کارده‌هات. به‌ڕێز براکن وێنه‌ی ئه‌و باڵه‌خانه‌یه‌ی نیشـان دا که هێرشه‌که‌ی کراوه‌ته سه‌ر و تیایدا ده‌رده‌که‌وێت 17 دیشی سه‌ته‌لایه‌تی له سه‌ر بووه و گوتی ئه‌مانه بۆ هه‌ماهه‌نگیکردنی هێرشه‌کان به‌کارهێنراون. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شـدا حکومه‌تی لیبیا ده‌ڵێت هێرشه‌که باڵه‌خانه‌یه‌کی گه‌وره‌ی دانیشتـوانی وێران کردووه که خاوه‌نه‌که‌ی که‌سێـکی نزیـکی موعه‌ممه‌ر قه‌زافیـیه. ده‌شڵێت به لای که‌م 15 که‌س له‌وێدا کوژراون. حکومه‌تی لیبیا ده‌ڵێت خوه‌یلدی ئه‌لحه‌میدی ئه‌ندامی سه‌رکردایه‌تی ئه‌نجومه‌نی شـۆڕشی لیبیا له هێرشه‌که ڕزگاری بووه، به‌ڵام له نێو کوژراوه‌کاندا به لای که‌م 2 کوڕه‌زای و هاوسه‌ره‌که‌ی تێدایه. جێی ئاماژه پـێـکردنه خوه‌یلدی ئه‌لحه‌میدی له کوده‌تاکه‌ی سـاڵی 1969 دا بهشـداریکردووه ئه‌وه‌ی ڕێبه‌ری لیبی خسـته سه‌ر ده‌سه‌ڵات. کچه‌که‌ی هاوسه‌ری ساعدی کوڕی قه‌زافیـیه. ناتۆ ده‌ڵێت هیچ پـشـتڕاستکردنهوهیهک بۆ ئه‌و زیانانه نیـیه که ڕاگه‌یه‌ندراون. هه‌روه‌ها مایک براکن وێنه‌شی خسته ڕوو که مزگه‌وتێـک و خوێندنگه‌یه‌کی نزیک شـوێنی هێرشه‌که نیشـان ده‌دات و هیچ زیانیان پـێـنهکهوتووه، گوتی ئه‌مه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی هاوپه‌یمانان چه‌کی نیشـانه ورد به‌کارده‌هێنن. له سه‌ره‌تادا هاوپه‌یمانان هه‌واڵی هێرشه ئاسـمانیـیهکهیان ڕه‌تکرده‌وه و گوتیان ئه‌وان له‌م دوایـیانه‌دا هیچ هێرشێـکیان له‌و ناوچه‌یه ئه‌نجام نه‌داوه که نزیکه‌ی 65 کیلۆمه‌تر له ڕۆژئاوای ته‌رابلوسی پایته‌خته‌وه دوره.
<urn:uuid:d52ac1f0-06f0-410f-8036-5029e1734517>
CC-MAIN-2017-09
http://www.dengiamerika.com/a/libya-21jun11-124279874/970914.html
2017-02-23T07:11:33Z
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2017-09/segments/1487501171162.4/warc/CC-MAIN-20170219104611-00160-ip-10-171-10-108.ec2.internal.warc.gz
ckb
0.998832
Arab
8
{"ckb_Arab_score": 0.9988319277763367}
کالیفۆرنیا یه‌ک له‌و ویلایه‌ته هه‌ره گرنگانه و پـڕ له دانیشـتوانهی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکایه که جێری بڕاونی دیموکرات پاش 28 سـاڵ جارێـکی دیکه بووه به فه‌رمانداری و ڕۆژی دووشه‌ممه به فه‌رمی پـۆسته‌که‌ی وه‌رگرت. بۆ زانینی هۆکاری ئه‌وه‌ی جارێـکی دیکه جێری بڕاون بووه‌ته‌وه به فه‌رمانداری کالیفۆرنیا هاوکارمان حه‌یده‌ر که‌ریم گفتوگۆی له‌گه‌ڵ دکتۆر ئازاد مورادیان سه‌رۆکی کۆمیته‌ی کوردی ئه‌مه‌ریکایی بۆ دیموکراسی و مافه‌کانی مرۆڤ له ئێران کردووه. دکتۆر ئازاد مورادیان باس له هۆکاری بوونه‌وه‌ی جێری بڕاون به فه‌رمانداری کالیفۆرنیا ده‌کات دکتۆر ئازاد ده‌ڵێت کالیفۆرنیا ویلایه‌تێـکی دیموکراته و له کێبڕکێی هه‌ڵبژاردندا به‌رچاو بوو که جێری بڕاون ده‌توانێت بیباته‌وه. هوکارێـکی تر ئه‌زموونی جێری بڕاونی 72 سـاڵ ته‌مه‌ن که نزیـکه‌ی 35 سـاڵی ڕاسته‌وخۆ له سیاسه‌تی ده‌وڵه‌تی کالیفۆرنیا ده‌سـتی بووه، چ وه‌کو پارێزه‌رێـک و چ وه‌کو فه‌رمانداری ویلایه‌ته‌که که له نێوان ساڵه‌کانی 1975 تا 1983 هه‌شت سـاڵ کاری کردووه. ئه‌و هه‌شت سـاڵه باشترین سـاڵان بوون که خه‌ڵـک ده‌توانن به مێژووی کالیفۆرنیا ناوی به‌رن چ له باری سیاسی، ئابوری، پـێشـکه‌وتنی ته‌کنه‌لۆجی و پـیشهسـازیدا. ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی گفتوگۆكه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 10:12 خوله‌كه.
<urn:uuid:b995b6a2-c2f3-4222-8cd8-8ebb306720eb>
CC-MAIN-2017-09
http://www.dengiamerika.com/a/azad-muradiyan-4jan11-112977934/964744.html
2017-02-24T10:25:09Z
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2017-09/segments/1487501171463.89/warc/CC-MAIN-20170219104611-00336-ip-10-171-10-108.ec2.internal.warc.gz
ckb
0.994278
Arab
11
{"ckb_Arab_score": 0.9942775964736938}
شه‌وی شه‌ممه داعش له میحوه‌ری رۆژئاوای كه‌ركوک هێرشێكی فراوانی بۆ سه‌ر سه‌نگه‌ره‌كانی پێشمه‌رگه ده‌ستپێكرد ، به‌ڵام دوای دوو كاتژمێر شه‌ڕكردن هێرشه‌كه‌ی داعش تێكشكێنرا. كه‌مال كه‌ركوكی به‌رپرسی میحوه‌ری رۆژئاوای كه‌ركوكی پێشمه‌رگه، به‌ده‌نگی ئه‌مه‌ریكای راگه‌یاند"داعش به‌درێژایی میحوه‌ره‌كانی پێشمه‌رگه جم و جۆڵی هه‌یه و ده‌یه‌وێت له‌رێگه‌ی هێرش كردنه‌وه زیان به‌پێشمه‌رگه بگه‌یه‌نێت. " وتیشی"شه‌وی رابردوو داعش له 3 قۆڵه‌وه هێرشی كردووه‌ته سه‌ر پێشمه‌رگه ، به‌ڵام پێشمه‌رگه به‌رپه‌رچی هێرشه‌كانی داعشی دایه‌وه. " له‌هێرشه‌كه‌ی داعش دا گرێده‌ر و شۆفڵی درع له‌لایه‌ن پێشمه‌رگه‌وه سوتێنراوه ، كه به‌پێی وته‌ی به‌رپرسانی پێشمه‌رگه به‌كارهێنانی ئه‌و كه‌ره‌ستانه بۆ بڕینی سه‌نگه‌ره‌كان هێنراون. كه‌مال كه‌ركوكی، ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد سه‌رجه‌م ئه‌و چه‌كدارانه‌ی داعش كه له‌هێرشه‌كه‌دا به‌شداربوون ، چه‌كداری عه‌ره‌بی سونه‌ی خه‌ڵكی حه‌ویجه و ده‌وروبه‌رین، وتی"هه‌موو خه‌ڵكی حه‌ویجه له‌گه‌ڵ داعشدایه ، وه‌كو چۆن له‌سه‌رده‌می به‌عس دا زۆربه‌یان به‌عسی بوون. " هێرشه‌كه‌ی شه‌وی رابردووی داعش له‌كاتێكدایه، ئه‌مرۆ پێشمه‌رگه له میحوه‌ری خازره‌وه هێرشی بۆ سه‌ر داعش ده‌ستپێكردووه و به‌وته‌ی به‌رپرسانی پێشمه‌رگه پێشره‌ویان كردووه.
<urn:uuid:0c6ce7ff-5330-4173-a51a-9dfccf026ce3>
CC-MAIN-2017-09
http://www.dengiamerika.com/a/kurdistan-kirkuk/3350889.html
2017-02-24T10:29:26Z
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2017-09/segments/1487501171463.89/warc/CC-MAIN-20170219104611-00336-ip-10-171-10-108.ec2.internal.warc.gz
ckb
0.980556
Arab
11
{"ckb_Arab_score": 0.980556309223175, "sdh_Arab_score": 0.012493111193180084}
کاربه‌ده‌سـتانی عێراق ده‌ڵێن ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه زنجیره‌یه‌ک ته‌قینه‌وه و ته‌قه‌کردن سه‌رانسه‌ری وڵاته‌که‌ی گرته‌وه و بوونه مایه‌ی کوژرانی به لانی که‌م 106 که‌س و برینداربوونی نزیکه‌ی 200 که‌سی دیکه. ده‌سه‌ڵاتداران ده‌ڵێن هێرشه‌کان چه‌ندین ناوچه‌ی جیاجیای گرته‌وه، یه‌ک له‌وانه له باکوری ڕۆژهه‌ڵاتی وڵاته‌که، کاتێـک کۆمه‌ڵێـک چه‌کدار له بنکه‌یه‌کی له‌شـکریـیان داوه و تیایدا به لانی که‌م 15 سه‌ربازیان کوشـتووه. هه‌روه‌ها زنجیره‌یه‌ک ته‌قینه‌وه شـاری که‌رکوک و دوبز و خورماتوو گرته‌وه. له به‌غداش ئۆتۆمبیلێـکی بۆمبڕێژکراو ته‌قیوه‌ته‌وه. به‌ڵام خوێناوی‌ترین هێرش ئه‌وه‌ی شـارۆچکه‌ی تاجی باکوری به‌غدا بووه که له‌وێ نزیکه‌ی 40 که‌س کوژراون و ژماره‌یه‌کی زۆریش برینداربوون. هه‌تا ئاماده‌کردنی ئه‌م هه‌واڵه که‌س به‌رپـرسیارێـتی خۆی له‌و هێرشانه ڕانه‌گه‌یاندووه. ئه‌م توندوتیژیـیانه پاش ئه‌وه دێن که ڕۆژی شه‌ممه له‌سه‌ر چه‌ند ماڵپه‌ڕێـکی سه‌ر به گرووپی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی عێراق ڕاگه‌یاندنێـکی ده‌نگی بڵاوکرایه‌وه که به گوته‌ی خۆیان ئه‌بو به‌کر ئه‌لبه‌غدادیـیه ڕێبه‌ری گرووپه‌که‌یه. تیایدا هاتووه که‌وا گرووپه‌که‌یان ده‌ست به قۆناغێـکی نوێ ده‌کات و نه‌خشه داده‌ڕێژێت بۆ هێرشکردنه سه‌ر کاربه‌ده‌سـتانی داد و ئازادکردنی زیندانیـیان. جێی ئاماژه‌یه له مانگی شه‌ش ئه‌م گرووپه به‌رپـرسیارێتی خۆی له زنجیره‌یه‌ک ته‌قینه‌وه ڕاگه‌یاند که بووبوونه مایه‌ی کوژرانی 72 که‌س و برینداربوونی نزیکه‌ی 260 که‌سی دیکه. په‌یامنێرانی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا له به‌غدا و که‌رکوک و موسڵ ڕاپـۆرتیان سه‌باره‌ت به ته‌قینه‌وه‌کان ناردووه.
<urn:uuid:c1ba1e77-b6d3-48f8-86cd-e31d9d225c2e>
CC-MAIN-2017-09
http://www.dengiamerika.com/a/1443509.html
2017-02-20T13:06:09Z
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2017-09/segments/1487501170562.59/warc/CC-MAIN-20170219104610-00068-ip-10-171-10-108.ec2.internal.warc.gz
ckb
0.99815
Arab
14
{"ckb_Arab_score": 0.9981499910354614}
یه‌کێتی ئه‌وروپا هه‌ڕه‌شه‌ی دا سپاندنی گه‌مارۆی زیاتر له دژی ڕژێمی به‌شار ئه‌لئه‌سه‌دی سوریا ده‌کات ئه‌گه‌ر حکومه‌ته‌که‌ی ده‌ست هه‌ڵنه‌گرێت له سه‌رکوتکردنی جودا بیرانی سوریا. جا دانانی گه‌مارۆی نوێ له دژی ڕژێمه‌که‌ی به‌شار ئه‌لئه‌سه‌د چ کاریگه‌رییه‌کی ده‌بێت له‌سه‌ر داوای خۆپیشانده‌رانی سوریا بۆ ده‌ست له کارکێشانه‌وه‌ی به‌شار ئه‌لئه‌سه‌د له ده‌سه‌ڵات. جهیاد ساڵح نوسه‌ر و ڕۆژنامه‌وانی ئازاد له وتووێژێکدا له‌گه‌ڵ هاوکارمان حه‌یده‌ر که‌ریم گوتی ئێستا که یه‌کێتی ئه‌وروپا سیزای زیاتر له سه‌ر ڕژێمی دیکتاتۆر به‌شار ئه‌سه‌د داده‌نێت به تێڕوانینی من هیچ کاریگه‌رییه‌کی له‌سه‌ر ڕژێمی سوریا نابێت به‌ڵکو زیاتر کاریگه‌ری له‌سه‌ر خه‌ڵکه‌که ده‌بێت چونکه خه‌ڵکی سوریا له ڕه‌وشێکی ئابوری خراپ‌دا ده‌ژین و ڕژێمیش هه‌موو شتێک له‌به‌رده‌ستی دایه به له‌شکر و ئابوری وڵاته‌که‌شه‌وه. جهیاد سه‌باره‌ت به یارمه‌تی ده‌ره‌کی بۆ خۆپیشانده‌رانی سوری گوتی خه‌ڵکی سوریا به‌تایبه‌تی شۆڕشگێڕانی سوری ده‌یانه‌وێت که ناتۆ و نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان ته‌نانه‌ت ئه‌مه‌ریکاش بڕیارێک بده‌ن که به‌ته‌واوه‌تی وبه ڕاشکاوی بڵێن یارمه‌تی خه‌ڵکی سوریا ده‌ده‌ن، چوونکه وه‌کو ئاماژه‌م پێ کرد گه‌مارۆ هیچ کاریگه‌ی ئه‌وتۆی نابێت و له‌وانه‌یه ئه‌م ڕژێمه بۆ چه‌ندان ساڵی دیکه‌ش له سه‌ر ده‌سه‌ڵاتدا بمێنێته‌وه. ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی گفتوگۆكه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 7:34 خوله‌كه.
<urn:uuid:24a9c6fe-5149-4897-861f-f5ab0700c189>
CC-MAIN-2017-09
http://www.dengiamerika.com/a/jihad-salih-24oct11-132421298/976357.html
2017-02-21T16:39:03Z
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2017-09/segments/1487501170794.46/warc/CC-MAIN-20170219104610-00244-ip-10-171-10-108.ec2.internal.warc.gz
ckb
0.999239
Arab
13
{"ckb_Arab_score": 0.9992388486862183}
سه‌رۆکی هه‌ڵبژێردراوی ووڵاته‌یه‌کگرتوه‌کانی ئه‌مریکا دانۆڵد ترامپ له‌گه‌ڵ زۆرترین لهوئهندامانهی ئه‌گه‌ر هه‌یه لهکابینه وهزاریهکیدابن کۆده‌بێته‌وه، ده‌شڵێت له‌وانه‌یه ئه‌ندامی زیاتر بۆحکومهته نوێکه‌ی ده‌ستنیشانکات. ترامپ له‌ناوه‌ندی گۆڵفی ده‌وڵه‌مه‌ندان ڕووی تێده‌که‌ن له بدمینستهر له ولایه‌تی نیوجێرسی له‌گه‌ڵ دوو له لایه‌نگه‌رانی له‌کاتی هه‌ڵمه‌تی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆکایه‌تیدا پشتیوانیان ده‌کرد کۆده‌بێته‌وه، قایمقامای نیویۆرک ڕوودی جۆلیانی و فه‌رمانداری نیوجێرسی کریس کریستی. جولیانی، هێمای توانای ئه‌مریکایه دژ به تیرۆرزمی ئیسلامی دوای هێرشه تیرۆرستیه‌کان بۆ سه‌ر نیویۆرک و واشنتن له‌ساڵی 2001دا، له‌کاروباری ده‌ره‌وه‌دا شاره‌زایی که‌متره، به‌ڵکوو هه‌وڵی ده‌دا بۆ پۆستی وه‌زیری ده‌ره‌وه ده‌ستنیشان بکرێت، ئه‌و پۆسته دیبلۆماتیهی باڵای وڵات. یاریده‌ده‌رانی ترامپ ده‌ڵین ئه‌و بیر له بژاردهیدیکهش ده‌کاته‌وه. له خۆپاڵاتنی کۆماریه‌کان بۆ سه‌رۆکایه‌تی تارامپ شکستی به کریستی و 15ی دیکه هێنا، به‌ڵام دواتر ڕابه‌ری نیوجێرسی پشتیوانی هه‌ڵمه‌تی ملیاردێری خانووبه‌ره‌ی کرد و بانگه‌شی بۆکرد. کریستی ڕابه‌رایه‌تی تیمی گواستنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵات ترامپی ده‌کرد تا ئه‌و ده‌مه‌ی به‌به‌رژه‌وه‌ندی جێگری سه‌رۆکی هه‌ڵبژێردراو مایک بنس کۆتای هات دوای سه‌رکه‌وتنه سه‌رسوورهێنه‌ره‌که‌ی پێش زیاتر له دووهه‌فته به‌رسه‌ر نوینه‌ری دیموکراته‌کان خاتوو هیله‌ری کلنتن به‌ده‌ستی هێنا. له‌تویته‌ردا ترامپ بڵاویکرده‌وه بیر له دانانی جه‌نه‌ڕاڵی هێزی ده‌ریای خانه‌نشین ته‌مه‌ن 66 ساڵ جه‌یمس ماتیس ده‌کات بۆ وه‌زیری به‌رگری. ترامپ ووتی ڕۆژی شه‌ممه گفتووگۆی له‌گه‌ڵ کردوه و به که‌سایه‌تیه‌کی کاریگه‌ر ناوی برد. هه‌روه‌ها ڕۆژی یه‌کشه‌ممه ترامپ له‌گه‌ڵ کریس کۆباچ به‌رپرسی کنساس کۆده‌بێته‌وه که بهتووندڕهو به‌رامبه‌ر به کۆچبرانی نایاسایی ناسراوه، که ئه‌وه‌ش پرسێکی سه‌ره‌کی بوو له‌دروشمه‌کانی ترامپ سه‌رکه‌وتنی پێ به‌ده‌ستهینا. سه‌رباری ئه‌وه‌ش سه‌رۆکی هه‌ڵبژێردراو وتوێژ له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌ک له وه‌به‌رهێنه‌ر ملیاردێر ویلبوور ڕووس ده‌کات، که بژارده‌یه‌کی به‌هێزه بۆ پۆستی وه‌زیری بازرگانی و له‌گه‌ڵ وه‌به‌رهێنه‌ری جیهانی ده‌یڤید ماکۆرمیک و کۆنه‌پارێزی ئابووری جان گره‌ی.
<urn:uuid:9955d034-371e-434b-bb2f-ef92fb42f1eb>
CC-MAIN-2017-09
http://www.dengiamerika.com/a/3604469.html
2017-02-23T22:57:18Z
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2017-09/segments/1487501171251.27/warc/CC-MAIN-20170219104611-00596-ip-10-171-10-108.ec2.internal.warc.gz
ckb
0.997938
Arab
12
{"ckb_Arab_score": 0.9979375600814819}
له‌م به‌رنامه‌ی کورد له تاراوگه تیشک ده‌خه‌ینه سه‌ر سه‌ختی و بواره‌کانی په‌یوه‌ندی کۆمه‌ڵایه‌تی به تایبه‌تی کوچبه‌رانی کورد له که‌نه‌دا. بۆ ئه‌م مه‌به‌سـته‌ش سه‌لیم سپـینداری به‌رپـرسی په‌یوه‌ندی کۆمه‌ڵایه‌تی له ده‌زگای مۆزایک له که‌نه‌دا میوانی ئه‌م به‌رنامه‌یه‌یه. سه‌ره‌تا سه‌لیم سپـینداری ده‌ڵێت ئه‌و له شـاری دهۆکی باشوری کوردسـتان چاوی به دونیا هه‌ڵهێناوه و هه‌ر له‌وێ خوێندنی سه‌ره‌تایی و دواناوه‌ندی ته‌واوکردووه، پاشـان خوێندنی له زانکۆی موسڵ ته‌واوکردووه. له سـاڵی 1997 وه هه‌تا ئێسـتا له شـاری ڤانکوڤه‌ری که‌نه‌دا ده‌ژی. پاشـان باس له‌و ده‌زگایه ده‌کات که کاری لێـده‌کات و ده‌ڵێت مۆزایک ده‌زگایه‌کی فره زمانی سه‌ربه‌خۆیه، یارمه‌تی کۆچبه‌ر و په‌نابه‌ران ده‌دات به دابینکردنی پـێداویستیـیه‌کانی نیشته‌جێبوون و خۆگونجاندن له نێو کۆمه‌ڵـگای که‌نه‌دایـیدا، ئه‌ویش له ڕێی چه‌ندین پرۆگرام و کاری خزمه‌تگوزاریـیه‌وه. ده‌شڵێت وا زياتر له سی ساڵه ئه‌م ده‌زگایه دامه‌زراوه و ئێسـتا بووه‌ته یه‌کێک له مه‌زنترین رێکخراوی خزمه‌تگوزاری کۆچبه‌ران له که‌نه‌دا. ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی به‌رنامه‌كه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 9:49 خوله‌كه.
<urn:uuid:2ed1e9f0-6ffa-45a9-a545-49b614eec6a6>
CC-MAIN-2017-09
http://www.dengiamerika.com/a/selim-espendari-12apr10-90607759/957608.html
2017-02-23T23:07:42Z
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2017-09/segments/1487501171251.27/warc/CC-MAIN-20170219104611-00596-ip-10-171-10-108.ec2.internal.warc.gz
ckb
0.998972
Arab
8
{"ckb_Arab_score": 0.998971700668335}
کاربه‌ده‌ستێکی باڵای ئه‌مه‌ریکا ده‌ڵێت وه‌زیری ده‌ره‌وه کلنتن له په‌راوێزی کۆبوونه‌وه‌ی لوتکه‌یی هاوکاری ئابوری ئاسیا پاسیفیکدا له‌گه‌ڵ کاربه‌ده‌ستانی ڕووسیا کۆبووه‌وه، به‌و هیوایه‌ی ڕازییان بکات به هه‌ڵوێستیاندا بچنه‌وه له‌سه‌ر دژایه‌تی کردنیان له دانانی سزای توندتر به دژی سه‌رۆک ئه‌سه‌د وه‌ك به‌شێک له هه‌وڵه‌کان تا فشاری بۆ به‌رن ڕازی بێت به گواستنه‌وه‌ی سیاسی له وڵاته‌که‌یدا. ئه‌م خواسته‌ی کلنتن نه‌هاته دی. کلنتن گوتی له‌گه‌ڵ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ڕووسیا سه‌رگێ لاڤرۆڤ باسیان له به‌رنامه‌یه‌کی نه‌ته‌وه یه‌کگرتوه‌کان بۆ قۆناغی گواستنه‌وه‌ی سوریا کرد که له سه‌ره‌تای ئه‌م ساڵ له گفتوگۆکانی جنێڤ ڕووسیا و چین پیێ قائیل بووبوون. کلنتن گوتی: "ئه‌مه ته‌نها ئه‌و کاته کاریگه‌ری ده‌بێت ئه‌گه‌ر ده‌ره‌نجامێکی هه‌بێت بۆ ئه‌وه لایه‌نه‌ی که پێشێلی ده‌کات. ئه‌گه‌ینا ده‌رکردنی بڕیار هیچ سودێکی نابێت ئه‌گه‌ر په‌یڕه‌و نه‌کرێت چونکه چه‌ندین جار دیومانه که سه‌رۆک ئه‌سه‌د بڕیاره‌کان پشتگوێ ده‌خات و به‌رده‌وام هێرش ده‌کاته سه‌ر خه‌ڵکی خۆی." تا ئێستا ڕووسیاو چین سێ جار ڤیتۆی بڕیاره‌کانی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کانیان کردووه که بۆ سزادان بوون بۆ سه‌ر ئه‌سه‌د ئه‌گه‌ر قائیل نه‌بووایه به ئاگر به‌ست، ئازاد کردنی زیندانیانی سیاسی و گوستنهوهی سیاسی. وه‌زیری ده‌روه‌ی ڕووسیا سه‌رگێ لاڤرۆڤ ده‌ڵێت ئه‌مه نه‌ریتی ئه‌مه‌ریکایه که هڕهشه بکات و ئه‌و وڵاتانه له په‌روێز بنێت که ناکۆکی له‌گه‌ڵیاندا هه‌یه، له بری ئه‌وه‌ی گفتووگۆیان له‌گه‌ڵ بکات. ئه‌مه‌ش هه‌ڵوێسته‌ی به‌رامبه‌ر به سوریاش نواندووه‌و که ڕوسیا له بنچینه‌دا دژایه‌تی ده‌کات. کلنتن: " لاڤرۆڤ ده‌ڵیت وادیاره سزای یه‌کلایه‌نه‌ی ئه‌مه‌ریکا دژ به سوریا کاریگه‌ری به‌سه‌ر شوێنی تریش هه‌یه و کاریگه‌ری ڕاسته‌وخۆی به‌سه‌ر به‌رژه‌وه‌ندییه بازرگانییه‌کانی ڕوسیا به‌تایبه‌تی بانکهکانیا ڕووسیا دا هه‌یه." ده‌ڵێت مۆسۆکۆش ڕوونی کردووه‌ته‌وه ئه‌م جۆره هه‌ڵوێسته جێگای قه‌بوڵ نییه. وه‌زیری ده‌ره‌وه کلنتن نه‌یتوانی ڕێبه‌رانی ڕووسیا ڕازی بکات ههڵوێستاین له‌مه‌ڕ سوریا بگۆڕن، ده‌ڵیت هه‌وڵ ده‌دات له‌و بواره‌دا پێشوه‌چوون بێته دی به‌ر له کۆبونوه‌ی ئه‌نجومه‌نی گشتی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووکان که له‌م مانگه ده‌ستپێده‌کات. کلنتن: " پێویسته ئێمه واقیعبین بین، ئێمه له‌گه‌ڵ ڕووسیا یه‌ک هه‌ڵوێست نهبووئین به‌رامبه‌ر بارودۆخی سوریا. ڕه‌نگه ئه‌م هه‌ر به‌رده‌وامیش بێت. ئه‌گه‌ر هاتوو هه‌ر وا به‌رده‌وام بوو ئێمه له‌گه‌ڵ وڵاتانی هاوبیر کار ده‌که‌ین تا پشتیوانی له ئۆپۆزسیۆنی سوریا بکه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و ڕۆژه زووتر بێت که ڕژێمی ئه‌سه‌د له سه ده‌سه‌ڵات نه‌مێنێت. وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا به‌شێکه له‌و گروپه‌ی پێی ده‌ڵێن دۆستانی گه‌لی سوریا به‌ڵام تا ئێستا یارمه‌تیه‌که‌ی سنوردار بووه ته‌نها به پشتویانی نا له‌شکری. ئه‌ندامانی تری ئه‌م گروپه یارمه‌تی چه‌کداره سه‌رهه‌ڵداوه‌کانی سوریا ده‌که‌ن.
<urn:uuid:bb5b15b2-dbc4-4d1c-a702-bc9548f87e79>
CC-MAIN-2017-09
http://www.dengiamerika.com/a/1504558.html
2017-02-27T11:14:20Z
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2017-09/segments/1487501172783.57/warc/CC-MAIN-20170219104612-00472-ip-10-171-10-108.ec2.internal.warc.gz
ckb
0.999054
Arab
15
{"ckb_Arab_score": 0.9990543723106384}
ZNA- هەولێر بەتەمەنترین ماسیی جیهان که له جۆری "Lungfish" بوو و له ساڵی١٩٣٣ له ئەکڤاریۆمی شیگاگۆ دەژیا، دوای ماوەیەکی زۆر له نەخۆشی بەرەو مردن بردرا. بەرەو مردن بردن بۆ ئەو کەسانه دەکرێت که نەخۆشیی بێچارەسەریان هەیه و به رەزامەندیی خۆیان به ئارامی ژیانیان کۆتایی پێدێنن. ئەو ماسیه که ناسناوی "باپیره"ی لێندرابوو، له کەناراوەکانی ئوسترالیا راو کرابوو و له ماوەی ٨٣ساڵی ژیانی لەناو ئەم ئەکواریۆمه، زیادتر له ١٠٤ملیۆن کەس سەردانکەری هەبووه. ئەکواریۆمی شیکاگۆ له راگەیەندراوێکدا بەم‌بۆنەیەوه گوتوویەتی، هۆکاری بەرەو مردن بردنی ئەم ماسییه ئەوه بووه که به هۆی لەکار کەوتنی کۆئەندامه گرنگەکانی، ماوەیەکی زۆره هیچی نەخواردووه. تەمەنی راستەقینەی ئەم ماسییه دیار نییه، چونکه ٨٣ساڵ لەمەوبەر که ئەم ماسییه راو کراوه، دیار نەبووه ئەو کات تەمەنی چەند بووه. لۆنگ‌فیش(Lungfish) له جۆره پارێزراوەکانه و به گوتەی زیندەوەرناسان، پێشینەکەی بۆ ٤٠٠ملیۆن ساڵ لەمەوبەر دەگەڕێتەوه و بەبەرد بووەکەی ئەم جۆره ماسییه له ئۆسترالیا دۆزراوەتەوه. سەرچاوه: euronews ئەم هەواڵە 421جار خوێندراوەتەوە
<urn:uuid:3e2182f1-7954-45eb-a636-dc47e5c5c0a0>
CC-MAIN-2017-09
http://zagrosn.com/31951-10
2017-02-21T23:21:32Z
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2017-09/segments/1487501170864.16/warc/CC-MAIN-20170219104610-00450-ip-10-171-10-108.ec2.internal.warc.gz
ckb
0.941565
Arab
3
{"ckb_Arab_score": 0.9415653347969055, "sdh_Arab_score": 0.05080017074942589}
لە ڕۆژی چوونە ناوی منداڵەکەت بۆ 1 ساڵان، ئەو دەتوانێت لە باجچەی ساوایاندا ئامادە بێت. یاری لە باخچەی ساوایاندا ڕۆڵێکی گرنگی هەیە. پاش هاتنە ناوی منداڵ بۆ 6 ساڵان، ئەو دەتوانێت بێتە ناو باخچەی ساوایان. ئامادەبوون لە باخچەی ساوایاندا بە ویستی خۆتە. هەموو منداڵانی نزیک بە 7 ساڵان دەڕۆنە قوتابخانەی سەرەتایی و ئەم ئامادەبوونە بەناچارییە. ئامادەبوون لە قوتابخانەدا بۆ پۆلی 1 تاکوو 9 یانی بۆ ماوەی نۆ ساڵ، پێویستە. زۆربەری مێرمنداڵان بۆ ماوەی سێ ساڵ دەڕۆنە قوتابخانەی ئامادەیی. تازەهاتووان بە مۆڵەتی نیشتەجێبوونی بەردەوام دەتوانن ڕاهێنانی قوتابخانەی ئامادەیی پێش لە کۆتایی هاتنی نیوساڵی بەهاری ساڵێک کە پێ دەنێنە 20 ساڵان، دەست پێدەکەن، هەڵبەت پەنابەران پێش لە پێ نانە 18 ساڵان سوود لەم مافە وەردەگرن. بەڵام خاڵی دەرچوون پێدوایستی هەیە. قوتابخانە ئامادەییەکان دەتوانن تۆ بۆ ڕۆیشتن بۆ زانکۆ یان کۆلێژ یان ڕاستەوخۆ بۆ بازاڕی کار ئامادە بکەن. فیلمی پەیوەست بە قوتابخانەی سویدی ئەم فیلمە دەربارەی بنەمای سیستەمی ڕاهێنانی سوید دیمەنی گشتی پێشکەش دەکات.
<urn:uuid:aa5b5dd5-2b99-48bb-b269-8ebc0acf1593>
CC-MAIN-2017-09
http://www.omsvenskaskolan.se/sorani/det-haer-aer-den-svenska-skolan/
2017-02-25T11:16:20Z
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2017-09/segments/1487501171758.35/warc/CC-MAIN-20170219104611-00326-ip-10-171-10-108.ec2.internal.warc.gz
ckb
0.993643
Arab
5
{"ckb_Arab_score": 0.9936428666114807}
سەرۆک ئۆباما و دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی هەڵبژێردراوی ئەمەریکا کۆبوونەوە و وت‌ووێژیان لە بارەی بابەتەکانی ناوخۆ و سیاسەتی دەرەوە کرد. ئەمڕۆ پـێنجشەممە لە کۆشـکی سـپی یەکەم کۆبوونەوەی نێوانیان ئەنجام درا، پاش ئەوەی دۆناڵد ترەمپ سەرکەوتنێـکی گەورەی لە هەڵبژاردنەکاندا بەدەسـتهێنا. لە لێدوانێـکی کورت‌دا بۆ ڕۆژنامەوانان سەرۆک ئۆباما گوتی کۆبوونەوەیەکی زۆر باشیان ئەنجامدا و چی لە توانایدابێت دەیکات تاوەکو بە شێوەیەکی ڕێکوپـێـک دەسەڵاتەکانی سەرۆک بداتە دەست دۆناڵد ترەمپ. جەختی لەوەش کرد کە سەرەڕای جیاوازی پارتەکانیان و ناکۆکیـیەکانیان دەبێت بە هەموویان پـێکەوە کاربکەن بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی سەختیـیەکان. پاشان ڕووی دەمی کردە ترەمپ و گوتی "دڵنیات دەکەمەوە بە هەرچی لە تواناماندایە یارمەتیت دەدەین تاوەکو سەرکەوتووبیت، چونکە ئەگەر تۆ سەرکەوتووبیت ئەوا مانای ئەوەیە وڵاتەکەش سەرکەوتوو بووە." ترەمپ لای خۆیەوە سوپاسی ئۆبامای کرد و گوتی بڕیاربوو کۆبوونەوەکە 10 بۆ 15 خولەک درێژە بکێشێت، بەڵام کاژمێرێـک و نیو درێژەی کێشا. گوتیشی وت‌ووێژیان لە بارەی زۆر بابەت کردبوو، هەندێـکیان زۆر باشبوون و هەندێکیشیان سەختبوون. هیواشی خواست لە ئایندەدا کار لەگەڵ ئۆباما بکات، لەوانە ڕاوێژی پـێبکات. هەرچەندە ڕۆژنامەوانان هەوڵیان دا پـرسیاریان لێ بکەن، بەڵام ڕێگەیان پێ نەدرا.
<urn:uuid:5bfd940d-0114-49ad-8a7f-c214194c4474>
CC-MAIN-2017-09
http://www.dengiamerika.com/a/obama-trump/3591147.html
2017-02-26T14:39:48Z
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2017-09/segments/1487501172017.60/warc/CC-MAIN-20170219104612-00502-ip-10-171-10-108.ec2.internal.warc.gz
ckb
0.973205
Arab
12
{"ckb_Arab_score": 0.9732045531272888, "sdh_Arab_score": 0.022064121440052986}
ئەليكسەندەر لاگازێتى هێرشبەرى يانەى ليۆنى فەرەنسى لە نێو ديارترين ئەو ياريزانانە بوو كە يانەى ئارسيناڵ چاوى لەسەر بوو لە كاتى گواستنەوەى هاوينەدا بۆندى لەگەڵ مۆر بكات بەڵام ئەمڕۆ ناوبراو يانە ئينگليزيەكەى بێ هيوا كرد و ڕايگەياند لە ئێستادا بير لە جێهێشتنى خولى فەرەنسى ناكەمەوە،لاگازێتى لە پاش ئەو هاتريكەى كە لە هەفتەى يەكەمى ليگاوەندا بەرامبەر يانەى نانس تۆمارى كرد لە وەڵامى پرسيارى ڕۆژنامەنوساندا وتى " لە ئێستادا من زۆر دڵخۆشم لە خولى فەرەنسى دەمەوێـت لە گەڵ يانەكەم ١٠٠ گۆڵ لەو خولەدا تۆمار بكەم و لەئێستادا بير لە ڕۆيشتن ناكەمەوە " ئەليكسەندەر لاگازێتى لەم وەرزەدا لە لايەن هەردوو يانەى وێستهام و ئارسيناڵى ئينگليزيەوە بايەخێكى زۆرى پێدراو دەيانويست بۆندى لە گەڵ مۆربكەن بەتايبەت يانەى گانەگەرز بۆبەهێزكردنى هێڵى پێشەوەى دەيويست بيهێنێتە ڕيزەكانيەوە.
<urn:uuid:0b83bd3b-05db-4e42-832f-ab2b14ee1781>
CC-MAIN-2017-09
http://www.kurdsport.net/sport/3803
2017-02-23T20:44:13Z
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2017-09/segments/1487501171232.43/warc/CC-MAIN-20170219104611-00411-ip-10-171-10-108.ec2.internal.warc.gz
ckb
0.874501
Arab
8
{"ckb_Arab_score": 0.8745008707046509, "sdh_Arab_score": 0.11157715320587158, "hac_Arab_score": 0.011442504823207855}
کۆمیناڵیزمی دیموکراتیك (7) نمونه‌ی ههرهرادیکاڵی دژه‌دیموکراسی نه‌یتوانی په‌ره به چه‌مکێکی دیموکراسی نوێنه‌رایه‌تی جیاواز بدات و... ئاتاکان ماهیر به‌شی حه‌وته‌م وه‌ک ده‌بینرێ دیموکراسی کاپیتالیست، به‌بڕیاره له درێژه‌دان به دژایه‌تیکردنی دیموکراسی گه‌لان و به دانانی نوێنه‌ر هه‌وڵی داوه هه‌م درێژه به فه‌رمانڕه‌وایی خۆی بدات و ره‌وایه‌تی ده‌وڵه‌ت ده‌سته‌به‌ر بکرێ و لێره‌وه به ده‌وڵه‌ته‌وه ببه‌سترێته‌وه، هه‌م نوێنه‌رایه‌تیکردنی گه‌ل بکات. به‌مه‌ش هه‌وڵی داوه تا ده‌توانێ کاردانه‌وه‌ی گه‌ل له به‌رامبه‌ر فه‌رمانڕه‌وایی سیستم کز بکات و گه‌ل دوری بگرێ له سیستم و هێنده‌ی بکرێ، نوێنه‌ری راسته‌وخۆ نزیک نه‌کاته‌وه. سۆسیالیسته‌کان ره‌خنه‌یان له خودگه‌رایی سیاسه‌ت و ئه‌م لاوازییه‌ی سیستم گرتووه. به گوێری ئه‌مان، پێویستی هه‌ڵسه‌نگاندنی لێکجیاوازی سیاسه‌ت و کۆمه‌ڵگا، مه‌نتقێکی هه‌ڵه‌یه. ئابوری، حقوق، به‌رهه‌مهێنان، ژیانی کۆمه‌ڵایه‌تی، ته‌ندروستی، په‌روه‌رده و زۆر بوار و لایه‌نی دیکه‌ی ژیان لێک جیا ناکرێنه‌وه. سۆسیالیسته‌کان "کێ به‌رهه‌مهێنه‌ر بێ، به‌ڕێوه‌به‌ره" به‌بنه‌ما وه‌رده‌گرن، به‌ڵام بۆرژوواکان پێچه‌وانه‌ی ئه‌مه‌ن. به گوێره‌ی هزری لیبراڵی له سیستمی کاپیتالیزمدا، پێویسته به‌ڕێوه‌به‌رانی "ده‌وڵه‌ت" ده‌ست له ئابوری وه‌رنه‌ده‌ن، ته‌نها پێویسته هه‌لی به‌رهه‌می کاپیتالیستی بڕه‌خسێنن. ئێستاش کاپیتالیزم له گۆڕاندایه، له‌نێو قۆناخی بایۆدهسهڵاتی کاپیتالیزمداین؛ ده‌سه‌ڵات و باڵاده‌ستی خۆی به‌سه‌ر جه‌سته‌ی مرۆڤ و به‌سه‌ر هه‌موو بواره‌کانی ژیاندا ده‌سه‌پێنێت. که‌سانێ که خوازیارن به‌سه‌ر ژیاندا زاڵ ببن، ئایا ناچار نابن هه‌موو شتێک له‌نێو یه‌کدا و پێکه‌وه هه‌ڵسه‌نگێنن؟ کلتور، سیاسه‌ت، وه‌رزش و حقوق له‌نێو یه‌کدا به‌کار ده‌با و له‌م قۆناخه تێکچڕژاوه‌دا، ناڵێ با سیاسه‌ت لێک جودا بکه‌ینه‌وه. له لایه‌کی دیکه‌وه ئێدی به‌ڕێوه‌به‌رانی کۆمپانیا نێوده‌وڵه‌تییه‌کان و سیاسه‌ت تێکچڕژاون. لێره‌دا به‌هۆی تایبه‌تمه‌ندی یه‌ک ته‌واوکردنی هه‌موو لایه‌نه‌کانی ژیان، تێکچڕان نیه. وه‌ک تاکه رێگه‌ی زاڵبوونی سیستمی کاپیتالیزم به‌سه‌ر ته‌واوى کۆمه‌ڵگادا نه‌ک ته‌نها له بواری ئابوری و سیاسییه‌وه، به‌ڵکو ده‌یه‌وێ به‌سه‌ر ته‌واوى بواره‌کانی ژیاندا زاڵ ببێ. ده‌توانرێ تۆتالیتاریزمی پۆست مۆدێرنهشی پێ بوترێ. کاری ههرهراست له به‌رامبه‌ر ئه‌مه‌دا؛ له کات و شوێنی خۆیدا تاوتوێکردنی ته‌واوى ئه‌م بوارانه‌ی ژیان و به راوهستهیهکى دووره‌په‌رێز له ده‌سه‌ڵات و دژبه‌رانه، وه‌ک تاکهڕێبازى خۆبوواردن له ده‌سه‌ڵات له‌م گۆڕه‌پانانه‌دا چه‌سپاندنى دیموکراسییه. له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌مانه بواره لێکدانه‌بڕاوه‌کانی ژیانن، بێ دابڕاندیان له یه‌کدی ده‌بنه دیموکراتیزه‌کردن. به‌م هۆیه هه‌ر له مێژه‌وه سۆسیالیسته‌کان ده‌ڵێن؛ سیاسه‌ت و ئابوورى لێک هاوێر ناکرێن. سیاسه‌ت، ئابورى، حقوق و ئه‌وانى تر لێک جیا ناکرێنه‌وه. بێگومان ئه‌مه روانگه‌یه‌کى راسته. سۆسیالیسته‌کان بۆ چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌که ئاماژه‌یان به پێویستی بونیادنانی دیموکراسی دا هه‌ر له خواره‌وه به شێوه‌یه‌ک که چه‌رخی ده‌سه‌ڵاتی ده‌وڵه‌ت له‌نێو هه‌ڵبڕێ، ئه‌مه‌ش راسته. هه‌روه‌ها بزوتنه‌وه سۆسیالیستییه‌کان ئه‌وه‌یان وه‌به‌رچاو که‌وتووه که هێڵی کێشراوی جیاوازی نێوان نوێنه‌رایه‌تی سیاسی و به‌رهه‌می ئابوری کلیلی پێکهاته گوشار و زهختهێنهرهکان پێک دێنن. گه‌ر به‌رهه‌مهێنه ئابورییه‌کان جیاواز و به‌ڕێوه‌به‌ران جیاواز بن، ئه‌وا بۆ وه‌لاوه‌نانی جیاوازییه‌کان و بیانیبوونهکانی نێوانیان پێویستی به دروستکردنی مۆدێلێکی پێکهێنانی دیموکراسی ده‌بێت، به‌ڵام سه‌ره‌ڕای ئه‌م هه‌ڵسه‌نگاندن و لێکدانه‌وه راست و گرنگانه له‌به‌ر ده‌ستبه‌ردارنه‌بوون له هزری ده‌وڵه‌تگه‌رای ده‌سه‌ڵاتپه‌رست، مێژووی سیاسه‌تی سۆسیالیزمی بونیادنراویش له‌م مژاره‌دا رێگایه‌کی هه‌ڵه‌ی وه‌به‌رگرتووه. با ته‌ماشایه‌کی هه‌ڵه شیمانه بۆ کراوه‌کان بکه‌ین. بۆ نمونه با بڕوانینه چه‌مکی پارتی؛ پارتی وه‌ک پێشه‌نگێک، چینی کرێکار و هه‌ژاره‌کانی ده‌ره‌وه‌ی چینی کرێکار و گوندی و چینه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کانی دیکه‌ی ناڕه‌حه‌ت و ناڕازی له ده‌وڵه‌تی کاپیتالیست و رووناکبیرانی لێک کۆ کردنه‌وه و وه‌ک ئۆرگانێک بیری لێ کراوه‌ته‌وه که چینی کرێکار ده‌بنه چینی به‌ڕێوه‌به‌ری ده‌سه‌ڵاتی وهدهستخراو. ئه‌م پارتییه ده‌بێته ئیراده و هێزی تێکۆشانی جه‌ماوه‌ری کرێکار و هه‌ژار. پارتی نوێنه‌رایه‌تی ئه‌وانه ده‌کات که له سیستمی ده‌سه‌ڵاتدا نوێنه‌رایه‌تیان ناکرێ. نیاز و نیه‌ت ته‌نها روخاندنی ده‌وڵه‌ت و شوێنگرتن نیه له ده‌سه‌ڵاتدا، نوێنه‌رایه‌تیکردنی ئه‌وانه‌شه که له ده‌ره‌وه‌ی ته‌واوى گۆڕه‌پانه‌کانی ژیان و سیاسه‌ت راگیراون. له‌م روانگه‌یه‌وه وه‌ک دیارده‌یه‌کی ده‌ره‌وه‌ی ده‌وڵه‌ت بینراوه. له هه‌مان کاتدا پارتی هه‌م له ده‌ره‌وه‌ی مه‌نتقی ئابوری کاپیتالیست و سیستمی کۆمه‌ڵایه‌تی بۆرژوازی ده‌مێنێته‌وه. ئه‌م پارتییه؛ وه‌ک ئامانجگری ده‌سه‌ڵات و پێشه‌نگی شۆڕش و سه‌ربازی رێکخراوی ته‌ماشای کراوه. ئه‌م چه‌مکه‌ی پێشه‌نگایه‌تی پارتی، له‌نێو باڵی رادیکاڵ و پێشکه‌وتووخوازی بۆرژوازیدا، له‌نێو ژاکۆبێنیزمدا پێناسه ده‌کرێ به‌وه‌ی وه‌ک شێوازی پێشه‌نگایه‌تیکردنی شۆڕشه له لایه‌ن ده‌سته‌یه‌کی رادیکاڵه‌وه و له پارتێکی سۆسیالیست‌دا رێنیشاندانی به‌رجه‌سته ده‌کات. شتێکی نوێ نییه، له‌و شۆڕشگێڕه فهڕهنساییانهوه هاتووه که ده‌یانوت "ده‌بێ پێشه‌نگی رادیکاڵ چه‌مکی بۆرژوا بێت". هه‌ر لێره‌شه‌وه ده‌شێ له لینین تێبگه‌ین که ده‌یوت "ئێمه ژاکۆبێنی سه‌ده‌ی بیستین". له کاتێکدا که ره‌خنه له پارتی مارکسیست ده‌گرین، ناتوانین بڵێین کاپیتالیست شێوه ئامرازێکی کۆمه‌ڵگا بووه. له سه‌ره‌تاکاندا وه‌ها بیریان لێ ده‌کرده‌وه. بۆ ره‌خساندنی شێوه‌ی به‌شدارکردنی دیموکراسی، ئه‌وانه‌ی له ده‌ره‌وه‌ی کۆمه‌ڵگای کاپیتالیستدان و کێشه‌ی به‌شداربوونی دیموکراسیان هه‌یه بیری لێ کراوه‌ته‌وه، به‌ڵام ئه‌نجامگیر نه‌بووه. چونکه بوون به پێشه‌نگی کۆمه‌ڵگا، میراتێکه و له پێشه‌نگایه‌تییه‌که‌ی بۆرژواوه وه‌ریگرتووه. ئه‌م پێشه‌نگایه‌تی ده‌سه‌ڵات ده‌کاته ئامانج، ئه‌مه‌ش بخوازرێ یان نه‌خوازرێ، چه‌مکێک ده‌نوێنێ که به‌رده‌وام له‌جیاتی به‌هه‌ندوه‌رگرتنی پێشه‌نگایه‌تییه‌کی پێکهاته‌ی خوارو و دیموکراسی، وه‌ده‌ستخستنی ده‌سه‌ڵات و پێشه‌نگایه‌تییه‌کی فه‌رمانڕه‌وایی ده‌رده‌بڕێ. به گوێره‌ی ئه‌م روانگه‌یه پارتی چینی کرێکار به رێبازێکی ژاکۆبێنیستانه به‌یداخی پێشه‌نگایه‌تی به‌رز ده‌کاته‌وه، کۆمه‌ڵگا و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی له چینی بۆرژوا داده‌ماڵرێ و هه‌موو شتێک له چوارچێوه‌ی گونجان له‌گه‌ڵ به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانی پرۆلێتاریادا رێکده‌خرێ. هه‌موومان ئه‌نجامه‌کانیمان بینی، ده‌سه‌ڵاتداری ده‌ستی گۆڕیوه، نوێنه‌رایه‌تی له ژێره‌وه ده‌ستی پێ کراوه، بۆ گوزاره‌کردن له‌وانه‌ی نوێنه‌رایه‌تی ناکرێن و ئه‌وانه‌ی له ده‌ره‌وه‌ی کۆمه‌ڵگا ده‌هێڵرێنه‌وه دروست کرابوو، به‌ڵام به‌هۆی ده‌ستبه‌رنه‌دان له هزری ده‌سه‌ڵاتپه‌رستی ده‌وڵه‌تگه‌را، سه‌ره‌تا به پێچه‌وانه‌ی قسه و قسهڵۆکهکانهوه، له‌جیاتی باڵاده‌سته رووخاوه‌کان، راستینه‌ی جێگیربوون ده‌رکه‌وته روو، له خواره‌وه بۆ سه‌ره‌وه چوو، له‌سه‌ره‌وه دانیشت، له‌جیاتی ئه‌وه‌ی ده‌بوو نوێنه‌رایه‌تی بکرێن، له دواوه مانه‌وه. به‌م شێوه‌یه قه‌یراناوی بوونی چه‌مکی دیموکراسی سۆسیالیسته‌کان و راستینه‌ی هه‌ڵه و نابهجێبوونی ئاشکرا بوو. له‌نێو سۆسیالیزمی په‌یڕه‌وکراودا وه‌ک نمونه سود له ته‌ماشاکردنی کۆمینی پاریس‌دا هه‌یه. کۆمینی پاریس که باسی لێوه ده‌که‌ین، ئه‌نجومه‌نێکه، ناوی کۆمین، له کۆڵانه‌کانی پاریس‌دا وه‌ک ئۆرگانێکی گه‌وهه‌ریانه‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری وه‌رگر و پراکتیزه‌کاری هه‌موو بڕیارێک که له سه‌باره‌ت به ئابوری و کۆمه‌ڵایه‌تی و رێکخستنی ته‌واوى ژیان به‌کار ده‌برێ. ئۆرگان و ده‌زگای هه‌ره‌بچووکی به‌ڕێوه‌به‌ری به کۆمین ناوزه‌د ده‌که‌ین. رێبه‌ر ئاپۆ هه‌ندێکی دیکه‌ی له‌سه‌ر زێده کرد و به"ئه‌و کۆمه‌ڵانه‌ی که به مه‌به‌ستی هه‌ر کارێک یان ئامانجێک لێک کۆ ببنه‌وه یاخود رێکخراوه‌ی کۆمه‌ڵگا مه‌ده‌نییه‌کان"ی وت کۆمین. بۆ نمونه کۆمینی چاند و پاراستنی دار و دارستان، کۆمینی پرد، کۆمینی گه‌نم و... له هه‌مان کاتدا رێبه‌ر ئاپۆ کاره هاوبه‌ش و کورتخایهنهکانیشی وه‌ک کۆمین پێناسه کرد. هه‌روه‌ها وه‌ک سۆسیالیسته‌کان هه‌ر له کۆنه‌وه پێناسه‌ی ده‌که‌ن، به ژیانه هاوبه‌شه‌کانیش ده‌وترێ کۆمین. ته‌واوی ئه‌مانه به‌نێو یه‌کدا ده‌چن و یه‌ک ده‌گرن، واتای کۆمین ده‌وڵه‌مه‌ندتر و گشتگیر ده‌بێت. ده‌شێ وه‌ک کاره هاوبه‌ش و کورتخایه‌نه‌کان، ژیانه هاوبه‌شه‌کان و ئۆرگانه‌کانی به‌ڕێوه‌به‌ری گه‌وهه‌ری پێناسه ده‌کرێ. له‌م روانگه‌یه‌وه ده‌سته‌واژه‌ی کۆمین به‌رفراوانه. کۆمینی پاریسیش کۆمینێکه، به‌ڵام شێوازی ئه‌نجومه‌ن په‌یڕه‌و ده‌کرێ، لێره‌وه ده‌رده‌که‌وێ که‌وا ئه‌نجومه‌نیش کۆمینێکه، ئۆرگانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گه‌وهه‌رییه، گۆڕه‌پانی ژیانی هاوبهشگهرایه. تێکڕای باسکه رادیکاڵه‌کانی دابونه‌ریتی سۆسیالیست و ئه‌نارشیستی کۆتاییه‌کانی سه‌ده‌ی نۆزده و سه‌ره‌تاکانی سه‌ده‌ی بیستدا ره‌خنه له پارله‌مانتاری نوێنه‌رێتی ده‌گرن و له‌نێوبردنی ده‌وڵه‌تیان کردبوو به ئامانج. له‌جیاتی پارله‌مانتاری نوێنه‌رێتی، جۆری نوێنه‌رایه‌تی خاوه‌ن هه‌لومه‌رجی به‌رفراوانتر و ته‌نانه‌ت شێوه‌ی نوێنه‌رایه‌تی راستی خۆیان پێشنیار کرد. کۆمینی (1871)ی پاریس ببوو به نمونه‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری بۆ مارکس و لینین و هاوتاکانیان. هه‌ڵبه‌ته کۆمین به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌کی نوێنه‌رێتی بوو، به‌ڵام بووه ئیلهام بۆ مارکس بۆ وه‌لانانی جیاوازییه‌کانی نێوان نوێنه‌ر و نوێنهرایکراو. کۆمین زۆر جار رۆڵی خۆی بینی له ره‌واکردنی مافه‌کانی هه‌موو که‌س، ئاماده‌باشی نوێنه‌ران بۆ هه‌ر بانگه‌وازییه‌کی نوێنهریکراو و هه‌روه‌ها نه‌بوونی جیاوازی له نێوان بودجه‌ی نوێنه‌ران و کرێکاراندا. کۆمۆنیسته‌کان پێشبینی په‌یڕه‌وکردنی هه‌مان ئه‌م پره‌نسیپانه‌یان ده‌کرد له دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌ته‌کانیاندا. وه‌رگرتنی هه‌مان بڕی بودجه له لایه‌ن نوێنه‌ران و کرێکارانه‌وه به‌بێ جیاوازی. په‌روه‌رده و فێرکاری بێ به‌رامبه‌ر و پاراستنی ره‌وای هه‌میشه‌یی و پێشخستنی سوپای رێکخراو له شێوه‌ی "میلیشیا ـ کادری هه‌رێمی"دا هه‌موو ئه‌مانه به‌رهه‌می کۆمینن. سه‌ره‌ڕای ئه‌مه‌ش چه‌مکی دیموکراسی کۆمین هێشتا له "چۆنێتییهکدا" نییه که به ته‌واوى له چه‌مکی دیموکراسی بۆرژوازی. سه‌رباری ره‌خنه‌ی مارکس و لینین له‌باره‌ی "ده‌وڵه‌تیان نه‌خسته ده‌ست، دیکتاتۆرییه‌تی پرۆلیتاریای نه‌خوڵقاند" ـ که ئێمه ئه‌م لایه‌نه‌ی به گرنگ ده‌زانین ـ به زۆری کۆمینیان وه‌ک میکانیزمایه‌کی به‌ڕێوه‌به‌ری هه‌ڵسه‌نگاندووه و له هه‌موو روویه‌که‌وه ئۆگانیزهکردنی ژیانی دیموکراتیکیان که‌موکوڕ هێشتۆته‌وه، ده‌شێ هۆکاری راستی لاوازهێشتنهوهی کۆمین له لایه‌ن مارکس و لینینه‌وه نه‌ک بۆ وه‌ده‌ست نه‌خستنی ده‌وڵه‌ته، به‌ڵکو بۆ گه‌شه‌نه‌کردنی پێکهاته‌ی دیموکراسی بگه‌ڕێنینه‌وه. سۆڤێتییه‌کان که به کۆمینی شۆڕشی روس گوزاره‌ی لێوه ده‌کرێ، له ئۆرگانی خۆبهڕێوهبرییهوه بوو به‌ره‌و ئۆرگانی به‌ڕێوه‌بردنی کۆمه‌ڵگا به‌ناوی ده‌وڵه‌ته‌وه. له ئه‌نجامدا نه‌یتوانی خۆی له ده‌وڵه‌ت داببڕێ که نمونه‌ی ههرهرادیکاڵی دژه‌دیموکراسی نه‌یتوانی په‌ره به چه‌مکێکی دیموکراسی نوێنه‌رایه‌تی جیاواز بدات و گه‌وهه‌ری چینی ده‌سه‌ڵاتگه‌را و باڵاده‌ستی دووپات کرده‌وه و له‌نێو باوه‌ڕی پێویستی ده‌وڵه‌تدا چه‌قی. نوێنه‌رێتی تاقی کراوه به چه‌مکی ناوه‌ندگه‌رایی دیموکراتیکه‌وه و به ئاسانی ده‌گه‌ینه ده‌سته‌واژه‌کانی ده‌سه‌ڵاتداری. له هه‌مان کاتدا به‌م نزیکبوونه‌وه دواجار ئه‌و ده‌زگایانه‌ی که پێشبینی دیموکراتیکبوونییان ده‌کرا، ره‌نگی کاراکته‌رێکی دهوڵهتگهراییان ده‌گرت. تا به ده‌وڵه‌ت ده‌بوو، له دیموکراتیکبوون دوور ده‌که‌وته‌وه. له‌به‌ر ئه‌وه‌ی به چه‌مکی به‌ڕێوه‌بردنی ده‌وڵه‌تی پارتی به‌ناوی گه‌له‌وه، له ئاکامدا له لایه‌ک له سه‌روی کۆمه‌ڵگا مایه‌وه و له لایه‌کی دیکه‌یشه‌وه بوو به ئۆرگانێکی به‌ڕێوه‌به‌ری هاوشێوه‌ی ده‌وڵه‌ت له به‌ڕێوه‌بردنی کۆمه‌ڵگادا. له ئه‌نجامدا به راستی کۆمه‌ڵگا به هیچ شێوه‌یه‌ک نه‌گه‌یشت به‌وه‌ی که خۆی خۆی به‌ڕێوه ببات؛ هیچ کات باڵاده‌ستی راده‌ستی گه‌ل نه‌کرا، ئه‌و ده‌سته و شۆڕشگێڕ و سۆسیالیست و کۆمۆنیستانه‌ی که به ناوی گه‌له‌وه به‌ڕێ که‌وتن، چوون و بوون به فه‌رمانبه‌رێکی ده‌وڵه‌ت و نوێنه‌ر و ژێر فه‌رمانی باڵاده‌ستان. زیاد له گۆڕینی هه‌ڵسوکه‌وته ـ که ئه‌مه‌ش به به‌کارهێنانی توانسته‌کانی ده‌وڵه‌ت بوونه چینی برۆکراتی تاڵانکار و چه‌وسێنه‌ر ـ زیاتر هیچ شتێکی دیکه‌ی نه‌ده‌خوڵقاند. هیچ ده‌رکه‌وتنی چۆنایه‌تی نه‌بینرا. له هه‌مان کاتدا له په‌یڕه‌وکردنی دیموکراسیدا شتێکی جیاواز رووی نه‌دا. باڵاده‌ستبوون دووباره دروست کرایه‌وه و ئه‌و ئه‌نجامه‌شی که پێیگه‌یشتن رێک وه‌ک کاپیتالیسته‌کان به‌هێزکردنی ده‌وڵه‌ت و به‌ناوه‌ندکردنی هێز بوو. تاوه‌کو ده‌وڵه‌تێکی به‌هێز نه‌بێ نه‌ده‌توانرا کۆمه‌ڵگا به‌ڕێوه ببرێ! ئه‌مه‌ش رێگه‌ی نه‌ک له‌به‌ر به‌هێزبوون و به‌هێزکردنی گه‌ل به‌ڵکو له‌به‌ر چڕبوونه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی سه‌ر گه‌ل خۆش کرد.
<urn:uuid:8ec9dd40-892e-43e6-8fa0-8b7fa29c1419>
CC-MAIN-2017-09
http://pkkonline.com/sorani/index.php?sys=article&artID=50
2017-02-28T00:52:13Z
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2017-09/segments/1487501173872.97/warc/CC-MAIN-20170219104613-00560-ip-10-171-10-108.ec2.internal.warc.gz
ckb
0.99789
Arab
4
{"ckb_Arab_score": 0.9978896379470825}
هاوكارمان به‌ڵێن ساڵح گفتوگۆی سازداوه له‌گه‌ڵ دكتۆر مه‌حمود عوسمان، ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی فه‌رمانڕه‌وایی عێراق سه‌باره‌ت به پلانی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ هه‌ڵبژاردن له عێراق كه له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی فه‌رمانڕه‌وای یه‌وه ئه‌مڕۆ مشتومڕی له‌سه‌ر كرا. بۆ گوێ گرتن له ته‌واوی ئه‌م گفتوگۆیه، ده‌توانیت له‌م فایله ده‌نگییه‌ی لای به‌شی سه‌ره‌وه‌ی ئه‌م لاپه‌ڕه بده‌یت.
<urn:uuid:214937d0-6200-4c83-b806-a9ebd5859179>
CC-MAIN-2017-09
http://www.dengiamerika.com/a/a-58-a-2004-02-24-6-1-89155827/941694.html
2017-02-25T15:57:26Z
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2017-09/segments/1487501171781.5/warc/CC-MAIN-20170219104611-00023-ip-10-171-10-108.ec2.internal.warc.gz
ckb
0.998968
Arab
8
{"ckb_Arab_score": 0.9989680051803589}
ڕێژه‌ی بـێـکاری له ئه‌مریکادا له‌م مانگه‌دا گه‌یشـتۆته 8.1% ، هاوکات کۆی ژماره‌ی ئه‌و کارانه‌ی له ئه‌مریکا له‌ده‌سـتدراون گه‌یشـتۆته 651 هه‌زار کار. هه‌روه‌ها ڕاپـۆرتی ڕۆژی هه‌ینی وه‌زاره‌تی کار و پـیشـه‌ی ئه‌مریکایی ئاماژه به‌وه ده‌کات له ماوه‌ی 25 سـاڵدا ڕێژه‌ی بـێـکاری گه‌یشـتۆته به‌رزترین ئاسـتی. له لایه‌کی تره‌وه وه‌گه‌ڕخه‌رانی سه‌رمایه و کارداران خۆیان بۆ بیسـتنی هه‌واڵی خراپـتری ئابووری داڕماوی ئه‌مریکایی ئاماده ده‌که‌ن. هاوکات ڕۆژی هه‌ینی بازاڕه‌کانی بۆرسه‌ی وڵاتانی ئاسـیا دابه‌زین له به‌های ئاڵوگۆڕی دراویدا به‌خۆوه بینی. بـۆرسهی نیکیکی ژاپـۆنی به ڕێژه‌ی له سه‌دا 3.5 هاته خواره‌وه، ئه‌مه‌ش له 27 ی مانگی ده‌ی سـاڵی پاره‌وه نزمترین ئاسـته دووچاری ئه‌و بۆرسه‌یه ببێت. هه‌روه‌ها بۆرسه‌ی هۆنگ گۆنگ ئه‌ویش به ڕێژهڕی پـتر له سه‌دا 2چووه خواره‌وه. هاوکات به‌هاکانی سههم له شه‌نگهای و سـدنی ئه‌وانیش له کاتی داخسـتنیاندا نزم بوونه‌وه. ئه‌وه‌ی شـایانی باسه دابه‌زینی به‌هاکانی بـۆرسه و هه‌روه‌ها سههم له بازاڕه‌کانی جیهانیدا به‌هۆی دوێنی فرۆشـتنی سههمهکانی واڵسـتریت بوو.
<urn:uuid:6584669e-b7c5-4ff7-bfde-426f0e045799>
CC-MAIN-2017-09
http://www.dengiamerika.com/a/a-58-2009-03-06-voa3-89231742/954715.html
2017-02-26T19:15:19Z
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2017-09/segments/1487501172050.87/warc/CC-MAIN-20170219104612-00199-ip-10-171-10-108.ec2.internal.warc.gz
ckb
0.99914
Arab
8
{"ckb_Arab_score": 0.9991399645805359}
ئاژانسی دهنگوباسی IRNA ی ده‌وڵه‌تی ئێران ده‌ڵێت وتووێژکاری ناو‌کی وڵاته‌که سه‌عید جه‌لیلی داوای له پـێنج ئه‌ندامه هه‌میشه‌یـیه‌که‌ی ئه‌نجومه‌نی ئاسایش له‌گه‌ڵ ئه‌ڵمانیا کردووه جارێـکی دیکه ده‌ست به دانوسـتاندن بکه‌نه‌وه. ئه‌ندامانی هه‌میشه‌یی ئه‌نجومه‌نی ئاسایش له‌گه‌ڵ ئه‌ڵمانیا که به P5+1 ناسراون، دوایـین جار له‌گه‌ڵ ئێران‌دا له مانگی یه‌کی ڕابردوودا کۆبوونه‌وه. کۆبوونه‌وه‌که به‌بێ ئه‌نجام کۆتاییهات. له‌و ده‌مه‌دا سه‌عید جه‌لیلی گوتی تاران له مافه ناوکیـیه‌کانی خۆی خۆشـنابێت، له‌وانه پـیتاندنی یۆرانیۆم. هه‌ر ڕۆژی شه‌ممه ئاژانسی دهنگوباسی مێهری نیمچه فه‌رمی ئێران ڕایگه‌یاند که‌وا باڵیۆزی ئێران له ئه‌ڵمانیا عه‌لی ڕه‌زا شێخ عه‌تار له نامه‌یه‌کیدا بۆ به‌رپـرسی سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی یه‌کێتی ئه‌وروپا کاثرین ئه‌شتۆن پـێشـنیاری ده‌سـتپـێـکردنه‌وه‌ی وتووێژه‌کانی کردووه، به‌ڵام نه‌یگوتووه چۆن و که‌ی بکرێن. هاوکات ئاژانسی هه‌واڵه‌کانی ڕۆیته‌رز له زاری گوته‌بێژێـکی یه‌کێتی ئه‌وروپاوه بڵاویکرده‌وه که‌وا کۆمه‌ڵه‌که کراوه‌یه بۆ سـازکردنی وتووێژ ڕژد و به‌سوود که تیایدا ئێران مه‌رجی پـێشه‌کی نه‌بێت. وڵاتانی ڕۆژئاوا ئێران تاوانبارده‌که‌ن به‌وه‌ی هه‌وڵی دروسـتکردنی چه‌کی ناو‌کی ده‌دات، ئێرانیش لای خۆیه‌وه ئه‌و قسانه ڕه‌تده‌کاته‌وه و ده‌ڵێت به‌رنامه ناوکیـیه‌که‌ی ته‌نها بۆ کاری ئاشـتیخوازانه‌یه.
<urn:uuid:79480121-1f58-473b-b1a6-81ce511bdf06>
CC-MAIN-2017-09
http://www.dengiamerika.com/a/iran-nuclear-31dec11-136474483/978615.html
2017-02-22T10:47:55Z
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2017-09/segments/1487501170940.45/warc/CC-MAIN-20170219104610-00028-ip-10-171-10-108.ec2.internal.warc.gz
ckb
0.998795
Arab
16
{"ckb_Arab_score": 0.9987948536872864}
میدیای ده‌وڵه‌تی تورکیا ده‌ڵێت ئۆتۆمبیلێـک له ده‌روازیه‌کی سـنووری وڵاته‌که‌ی له‌گه‌ڵ سوریادا ته‌قیوه‌ته‌وه و له ئاکامدا به لایه‌نی که‌م 10 که‌س کوژراون و زیاتر له 32 که‌سیش برینداربوون. ئاژانسی دهنگوباسی ئه‌نه‌تۆلیا ده‌ڵێت ته‌قینه‌وه‌که له ده‌روازه‌ی جیلڤهگوزوی ناوچه‌ی ڕه‌یحانلی پارێزگای هاتای بووه له باشوری تورکیا. ده‌شڵێت ئۆتۆمبیله‌که له نێو کۆمه‌ڵێـک ماشێـندا ته‌قیوه‌ته‌وه که به‌ره‌و ناو سوریا ده‌چوون و کۆمه‌کیان بۆ خه‌ڵـکی سوریا ده‌گواسته‌وه. هه‌روه‌ها ته‌قینه‌وه‌که بووه‌ته مایه‌ی ئاگرگرتنی ژماره‌یه‌ک ئۆتۆمبیلی ده‌وروبه‌ری و زیانی ماڵیشی به ده‌روازه‌که گه‌یاندووه و له نێو برینداره‌کاندا 3 کارمه‌ندی ئۆفیسی گومرگی ده‌روازه‌که هه‌ن. هه‌تا ئاماده‌کردنی ئه‌م هه‌واڵه هۆکاری ته‌قینه‌وه‌ی ئۆتۆمبیله‌که ئاشـکرا نه‌کراوه، به‌ڵام ده‌ڵێن ئۆتۆمبیله‌که ژماره‌ی هاتوچۆی سوریای پـێوه‌بووه. ئاژانسی ئه‌نه‌تۆلیا ده‌شڵێت سه‌رۆک وه‌زیر ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان گرنگی به ڕووداوه‌که داوه و به‌خۆی په‌یوه‌ندی به موعه‌ممه‌ر گویله‌ر وه‌زیری ناوخۆ کردووه تاوه‌کو ورده‌کاریـیه‌کانی بۆ باس بکات. هه‌روه‌ها ئۆفیسی سه‌رۆکایه‌تی تورکیا ڕایگه‌یاند که‌وا سه‌رۆک عه‌بدوڵڵا گول له‌م باره‌یه‌وه په‌یوه‌ندی به جه‌لاله‌دین له‌کسز فه‌رمانداری هاتای کردووه.
<urn:uuid:dc9a75d4-c752-4789-b4a6-89563c7984a1>
CC-MAIN-2017-09
http://www.dengiamerika.com/a/1601244.html
2017-02-23T14:41:39Z
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2017-09/segments/1487501171171.24/warc/CC-MAIN-20170219104611-00204-ip-10-171-10-108.ec2.internal.warc.gz
ckb
0.999202
Arab
14
{"ckb_Arab_score": 0.9992024302482605}